رۆبیتان كاكەزاڵ بەشی یەکەم هەر هەوڵێک بۆ تێگەشتن لە ئێستامان پابەندییەکی نزیکی هەیە بە تێگەشتن لەوەی کە ئێستا بەرهەمی چی و کام سەردەمە. شیکاریکردن و تێگەشتن لەوەی لە سەرەتای شەستەکانەوە ئەگوزەرێت بەشێکی دانەبڕاوە لە تێگەشتن لەوەی کە ئێستا ئەگوزەرێت. هەروەک چۆن تێگەشتن لە کردەی سیاسی سەرەتای شەستەکانیش بەرهەمی کایەیەکی سیاسی دامەزراوە لەسەر ئەو چوارچێوە و فۆرمەی بۆ پراکتیککردنی سیاسەت و دەوڵەتداری پێشتر هاتبوە ئاراوە. روخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە پای جەنگی جیهانی یەکەم کاریگەرترین روداوی سیاسی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، کوردیش زیاتر لەهەر گەل و نەتەوەیکیتر، لەپای ئەو روخانە، فۆرمی ئەزمونکردنی کارگێڕی و سیاسەتی گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە. بەگشتی روخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە روی فۆرمی سیاسییەوە ئەو هەوڵانەی لێکەوتەوە کە بەئاراستەی دەوڵەتی نەتەوەیی هانگاویان ناوە. چۆن و هۆکار و سروشتی ئەو هەوڵانە چین بابەتێکی ئاڵۆزترە لەوەی لەپەراوێزی ئەم پرسیارەی مندا کات و شوێنی ببێتەوە لێرەدا ، بۆیە زیاتر گرنگی ئەدەم بەوەی کە چارەنوسی ئەم هەوڵانە بەکوێ گەشتون. سەرجەم ئەو هەوڵانەی لە فۆرمی دەوڵەتی نەتەوەیی خوازراو لەلایەن رۆژئاواوە خراونەتە گەڕ ،لە سێ چارەنوسی جیاوازدا بەرجەستە بون. بەشێکیان بونە سیستەمی سێکیولاری کە پاشتر بە مۆدێلی حوکمڕانی بنەماڵەیی( کوڕ بۆ باوک) ناراسەوخۆ خۆیان ناساند، بەشێکیان بونە سیتەمی ئاینی و بەشێکیتریان هەر لەسەرەتاوە بە حوکمی بنەماڵەیی دەستیان پێ‌کرد. هەوڵی کورد لە چوارچێوەی ئێراقدا نەیتوانیوە خۆی لە کاریگەری ئەم هەوڵە گشتگیرانە بپارێزێت، بۆیە بە گوێرەی چونە پێشەوەی روداوەکان گۆڕانکاریش بەسەر هەوڵەکانی کورددا هاتوە. شوناسی نەتەوەیی بە ئاشکرا و بە شاراوەیی خەسڵەتێکی گرنگی ئەو هەوڵانە بوە. لێرەدا مەبەست لە شوناسی نەتەوەیی گوتاری نەتەوەیی نییە بەڵکو شێوازپێدانی جیاوازی شوناسی (ئێمە) و (ئەوانە) کە لەسەرجەم ئەو دەوڵەتە نەتەوەییانەدا سەریهەڵدا کە زیاتر لە نەتەوەیەک لە سنوری یەک ئیدارەی سیاسی‌دا جێگاکرابونەوە. بە خۆبواردن لە چونە ناو وردەکاری ئەو قۆناغ و سەردەمە ( کەلەخۆیدا زیاد لە دیدگایەکی تیۆری ئەتوانرێت بۆ راڤەکردنی بەگەڕبخرێت، لە تیۆری مارکسیزمەوە بۆ تیۆری کۆلۆنیالیزم و پاش کۆلۆنیالیزم) جەخت ئەخەمە سەر خاڵی وەرچەرخانی مێژوی هەرە نوێمان کە بە (راپەڕینی ساڵی ١٩٩١) دەست پێئەکات. پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە بپرسین ئەوەی ئەوەی لە ساڵی ١٩٩١ دا رویدا چی‌بوو؟ بۆ تێگەشتن لەوەی رویدا ئەکرێت بپرسین، ئەوەی رویدا راپەڕین بوو؟ ئەگەر وەڵامەکە بە بەڵێ بددەینەوە ئەکرێت یەکسەر بپرسین واتای راپەڕین چی ئەگەیەنێت؟ ئەگەر لێرەدا واتای شۆڕش و راپەڕین هاوتا بکەین بەمەبەستی بەستنەوەی خەباتی رزگاری نیشتیمانی ،کە هێزە سیاسییەکان لە ناوەراستی هەفتاکانەوە بانگەشەیان بۆ کردوە، رەنگە کۆمەک بەتێگەشتن لەو گرفتە بکات پەیوەست بە چەمکی راپەڕین دێتە رێمان. گەلان و نەتەوە جیاوازەکانی چواردەور و بگرە دو‌ریش لێمان مێژویەکی خەباتی رزگاری نیشتیمانیان هەیە بەتایبەتی لەپای روخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی. خەباتی رزگاری نیشتیمانی یان نەتەوەیی بەو هەوڵانەدا ئەناسینەوە کەبۆ دەرکردنی داگیرکەرێکی بیانی کە شوناسێکی نەتەوەیی و مێژویی جیاوازی هەیە لەگەڵ دانیشتوانی قەوارەیەکی سیاسی دیاریکراو خراونەتە گەڕ. ئەکرێت بەگشتی بڵێین سەرجەم ئەو دەوڵەتە نەتەوەیی فرە شوناسانەی کە بەو قۆناغەدا تێپەڕین، بە جیاوازی لەگەڵ گوتاری سیاسی چونیەکبون و هاوتایی لەبەرامبەر قانون و مافی هاوڵاتێیدا، کەلەسەرەتای شۆڕشەکاندا وەک بنەمای سیاسی بانگەشەیان بۆ ئەکرد ، دوجاری کێشەی پێکەوەژیان و رامکردنی شوناسی کەمینەکانی سناوری دەوڵەتەکەیان بونەتەوە. ئەتوانین هەوڵەکانی کورد لە ئێراقدا لەو مۆدێلەدا بناسینەوە، کاتێک ئێراق خۆی بە پرۆسەی رزگاری نیشتیمانیدا ئەڕوات لەبەرامبەریدا شوناسی کوردبون ( هەڵبەت فاکتەری ئابوری، چینایەتی و کولتوریش ئامادەییان هەیە) لە پەرچەکرداری شۆڕشگێڕانە ( جا روکەشی یان قوڵ) شێوازی سیاسی بەخۆی ئەدات. تا ئێرە تێپەڕبونێکی زۆر خێرایە بۆ دروستکردنی تەباییەک سەبارەت بەوەی ئێمە لە کوێدابوین تا ساڵی ١٩٩١ و بۆچی لەوێدابوین. بەشی دوەمی ئەم بابەتە کە بۆ خوێنەرانی فەیسبوک نوسراوە باس لەو پرسیارە ئەکەین کە ئایا راپەڕین ئەبێتە (شۆڕش) ؟ و پاشتر چ جۆرە پەیوەندییەک لە نێوان شۆڕشگێڕ و خەڵکدا(کۆمەڵگادا) دروست ئەبێ. تێگەشتن لەو دۆخە کۆمەکی وردمان ئەکات سەبارەت بەوەی رەگی ئەم دەسەڵاتە سیاسییەی ئێستا لە کوێدایە و چ جۆرە ئۆپۆزیسیۆنێک خۆنەویستانە دروست ئەکات.
یونس جاف كاتێك وشه‌ی عێراق به‌ر گوێمان ده‌كه‌وێت ڕاسته‌وخۆ خه‌یاڵمان بۆ كێشه‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی درێژخایه‌ن و چاره‌سه‌ر نه‌بوو ده‌چێت. عێراق له ده‌ستپێكی دامه‌زراندنیه‌وه (1921) له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ناسروشتی (ناته‌بیعی) پایه‌كانی دانراون، كه به ته‌واوی ناكۆك بووه له‌گه‌ڵ خواست و ویستی ئه‌و نه‌ته‌وه‌و گروپ و ئهتنیكانهی له‌و ناوچه‌یه‌دا ژیاون كه ئه‌مرۆ له‌چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا به (عێراق) ناوی ده‌هێنرێت. كێشه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌و گروپه ئایینیانه‌ی له عێراقدا ده‌ژن له ده‌ستپێكی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه تاوه‌كو ئه‌مرۆ به‌شێوه‌و فۆڕمی جیاواز به‌رده‌وامی هه‌یه. ئه‌م به‌رده‌وامییه وایكردووه سایكۆلۆجیه‌تی مرۆڤی عێراقی -به هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانیه‌وه-تێكبشكێنێت و بهاڕدرێت. كورد و شیعه دوو له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عێراقن و له‌هه‌مانكاتدا له‌و پێكهاتانهن كه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه. كاتێك ده‌وڵه‌تی عێراق داده‌مه‌زرێت سونه‌كان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی پله‌یه‌ك و سه‌رده‌ست ده‌سته‌ڵات وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش تاوه‌كو ساڵانی 2003 و ڕوخانی ڕژێمی به‌عس به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا كورد وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 وه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌بێته خاوه‌نی هه‌رێم و ناوچه‌ی دانپێدانراو، به‌ڵام دوای كۆتایی هاتنی ده‌سته‌ڵاتی ڕژێمی (سه‌دام حسێن)، به پله‌ی یه‌كه‌م شیعه‌كان ده‌سته‌ڵات وه‌رده‌گرن و كوردیش ڕۆڵی پێده‌درێت و سونه‌كان ده‌خرێنه په‌راوێزه‌وه. له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ده‌سته‌ڵاتی سه‌دام حسێن، حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستی كرد به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز، كه له ئێستادا بڕه‌كه‌ی به نه‌وتی هه‌رێم و به‌غدا ده‌گاته نزیك (4) به‌رمیل له ڕۆژێكدا، ئه‌مه جگه له‌و بڕه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و له ڕێگه‌ی جیاجیاوه هه‌نارده ده‌كرێت، به‌مه‌ش توانای دارایی عێراق و هه‌رێم زۆر به‌رزبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه هۆكاری خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك و گۆڕانی ژێرخان و سه‌رخانی عێراق به‌ره‌و وڵاتێكی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو، به‌ڵكو ڕۆژ به ڕۆژ سیماكانی وێرانكاریی له بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و ڕێگاوبان و ئاو و كاره‌با پتر ته‌نگ به هاوڵاتیان هه‌ڵده‌چنن، ئه‌مه جگه له گرانبوونی هه‌موو جۆره پێداویستیه‌كانی ژیان. له ئێستادا عێراق به گشتی به ده‌ست چه‌ند گروپێكی مافیاییه‌وه ده‌ناڵێنێت كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و پارته سیاسیه باڵاكانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن، به واتایه‌كی تر سه‌رانی حزبه باڵاكان هه‌ریه‌كه‌ی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه‌یی میدیایی و هێزی چه‌كداره كه به‌هۆیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و به‌یاسا ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر داهات و سامانی ده‌وڵه‌تدا. ئه‌مه‌ش وایكردووه ڕۆژ به ڕۆژ ڕه‌وشی عێراق پتر به‌ره‌و چه‌قبه‌ستوویی و ئاڵۆزی بچێت. لێره‌دا ده‌پرسین ئایا ئه‌م دۆخه‌ی عێراق بۆچی گه‌یشت به‌و ئاسته‌ی كه هاوڵاتی عێراقی (كورد و شیعه) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ختی و نه‌هامه‌تی زۆریان به ده‌ست ڕژێمه‌كانی عێراقه‌وه چه‌شتووه، به‌ڵام له ئێستادا بڕوایان وایه گۆڕینی ڕژێمی عێراق شتێكی ئه‌وتۆی له ژیانی ئه‌وان نه‌گۆڕیووه، به‌ڵكو به جۆرێكی تر خزێنراونه‌ته نێو دۆخێكی چه‌قبه‌ستوو و داخراو كه به‌به‌رچاویانه‌وه سامان و داهاته‌كانی وڵات ده‌فرۆشرێن و خێر‌و بێرهكهشی ده‌چێته گیرفانی چه‌ند گروپ و بنهماڵهیهكهوهو زۆرینه‌ی خه‌ڵك لێی بێبه‌شن؟! ئایا وه‌ڵامی سیاسیه‌كانی عێراق چیه كاتێك گوێبیستی هاوڵاتیانیان ده‌بن كه ئاوات ده‌خوازن به حوكمی كه‌سایه‌تیه‌كی خوێن‌ڕێژ و دكتاتۆری وه‌كو سه‌دام حسێن؟! سیاسیه كورده‌كان كه شانازی ده‌كه‌ن به ڕابردوویانهوهو شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێری وه‌ك كارتێكی فشار به‌كارده‌هێنن، وه‌ڵامیان چیه بۆ به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌سوكاریان ئه‌نفال و كیمیاباران كراون كه‌وا ئه‌مڕۆ له به‌رئه‌نجامی ئه‌و دۆخه‌ی له ئارادایه ستایشی سه‌دام حسێن و ڕژێمه‌كه‌ی ده‌كه‌ن؟! دۆخی چه‌قبه‌ستووی عێراق گه‌یشتووه به ئاستێك هیچ واتایه‌ك بۆ سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردن بوونی نه‌ماوه، بۆیه ڕۆژ به ڕۆژ متمانه‌ی خه‌ڵك به سیاسیه‌كان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌متر ده‌بێته‌وه. دواین هه‌ڵبژاردنیش بۆ خۆی وه‌ڵامێكی بێده‌نگ و جه‌رگبڕ بوو بۆ پارته سیاسیه‌كان، كه ڕێژه‌ی به‌شداری هه‌وڵاتیان له ئاستێكی زۆر نزمدا بووه‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕه‌وایه‌تی خۆی له ده‌ستداوه. له گۆشه‌یه‌كی تره‌وه ئه‌كرێ بگوترێ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش كه تۆمار كراوه به‌هۆی ئه‌نجامی به‌شداریپێكردنی هێزی ئه‌منی و سه‌ربازی بووه كه ئاراسته‌كراوه. ئه‌وه‌ی له ئێستادا بۆ عێراقیه‌كان روونه بریتیه له‌وه‌ی كه عێراق وڵاتێكی هه‌ڵوه‌شاوه‌و داگیركراوه‌و له‌لایه‌ن زلهێزه‌كان و وڵاته ههرێمیهكانهوه ئاراسته ده‌كرێت و هه‌ر ئه‌وانیش پشتگیری له مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی سیاسیه مافیا‌و گه‌نده‌ڵه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، بۆیه له پرۆسه‌یه‌كی هه‌ستیاری وه‌ك هه‌ڵبژاردنیشدا دوور له ئیراده‌ی عیراقیه‌كان، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌پێی خواستی زلهێزه‌كان و وڵاتانی هه‌رێمی دیاری ده‌كرێن. به واتایه‌كی تر ئه‌و كێشه‌و ململانێیه‌ی ئێستا له عێراق ده‌گوزه‌رێت شه‌ڕی به وه‌كاله‌ته بۆ وه‌ڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیه. به‌ره‌ی ڕوسیا‌و ئێران و له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ره‌ی ئهمریكاو ئه‌وروپاو توركیا‌و به‌شێك له وڵاتانی كه‌نداو. تێكچوونی هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌ریه‌كه له‌م دوو به‌ره‌یه‌دا به زیانی عێراقیه‌كان ته‌واو ده‌بێت، چونكه دواجار عێراق یه‌كێك له مه‌یدانه گه‌رمه‌كانی شه‌ڕو ململانێی نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌یه. گه‌ر گریمانه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی بكه‌ین به‌سه‌ر به‌ره‌كه‌ی تر كه به‌ره‌ی رووسیا و ئێرانه بیگومان ئه‌م به‌ره‌یه ته‌نیا ته‌ماشاكه‌ری یاریه‌كه نابن، به‌لكو هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوی و به‌كارهێنانی ئه‌و ھێزه جهكداریانه ده‌ده‌ن كه له خۆیان نزیكن واته له‌بری رێره‌وی دیبلۆماسی هێز به‌كاردێنن بۆ یه‌ك لایكردنهوهی كێشه‌كان. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه دواجار پهلبكێشی بۆ شه‌ری ناوه‌خۆ ته‌نانه‌ت كوده‌تاش له عێراقدا. گه‌ر به‌ره‌ی ڕووسیا و ئێرانیش سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر به‌ره‌كه‌ی تر كه ئه‌مریكایه، بیگومان ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی وه‌ڵامی توندیان ده‌بێت و ڕێگای سزای ئابووری به‌هێز عێراق ئابلوقه ده‌دات، به‌مه‌ش عێراق له رووی سیاسی و ئابووری پهراوێزدهخرێ داده‌برێت له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. بۆیه ده‌كرێ بڵێین به هه‌ردوو باره‌كه‌دا ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م و كۆتایی ده‌بێ ته‌نیاو ته‌نیا هاوڵاتیانی عێراقین. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێم كه زیاتر وه‌ك نوێنه‌ری كورد سه‌یر ده‌كرێن له (به‌غداد)، به ته‌واوی خۆیان یهكلاكردۆتهوهو هه‌ریه‌كه‌ی به‌لای یه‌كێك له‌و دوو به‌ره ناكۆكه‌دا، ئه‌مه له كاتێكدا كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت و كیانهو هیچ جۆره پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دانپێدانراوی نیه. ئایا باشتر نه‌بوو ئه‌م دوو پارته ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان هه‌ڵبگرن و به‌سه‌ر هیچ یه‌كێك له‌و دوو به‌ره‌یه‌دا دابه‌ش نه‌بن و بێ لایه‌ن بمێننه‌وه؟ یاخود هاوكێشه‌ی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه قبوڵ ناكات و دواجار ئه‌م دوو پارته‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا توێنراونهتهوهو له ئیستاشدا جگه له بوكه‌ڵه‌یه‌كی ده‌ستی ده‌وله‌ته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هیچی تر نین؟! نابه‌رپرسیارێتی و ناهۆشیاریی سیاسیه‌كانی عێراق گه‌یشتووه به ئاستێك كه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی دڵنیان كه ڕه‌وشی خه‌ڵك زۆر خراپه‌و هه‌روه‌ها خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر خه‌مساردی و درێژه‌دان به هه‌مان سیاسه‌تی شكستخواردوو، بۆ نموونه ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له ئێستادا له دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئارادایه، ڕه‌وشێكی كۆمیدی و گاڵته‌جارییه. خه‌ڵك داوای بونیادنانه‌وه‌ی وڵات و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كات، به‌ڵام پارته سیاسیه‌كان ململانێ له‌سه‌ر به ده‌ستهێنانی پۆست و داهات ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌زانن ئه‌م فۆڕمه له ململانێ بۆ هاوڵاتی عێراقی هیچ جۆره بایه‌خێكی نیه. له دوای 2003 شانۆی سیاسی عیراق دیمه‌نێكی پێشكه‌شكرد كه تێیدا عێراق وه‌ك خه‌زێنه‌یه‌كی زێڕ ده‌رده‌كه‌وێت و پارته سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه سیاسیه باڵاكانی ناو پارته‌كانیش هه‌ر یه‌كه‌ی لای خۆیه‌وه وه‌كو سه‌رده‌سته‌ی گروپێكی مافیایی هه‌ڵپه‌و ململانێیانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زۆرترین به‌ش له‌و زێره بۆ خۆیان ببه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌مه موڵكی هه‌موو خه‌ڵكه‌و پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی خه‌ڵكدا بخرێته‌گه‌ڕ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌بینین به‌رده‌وام دوا به‌شی یان دوا دیمه‌نی ئه‌و شانۆ تاڵانكارییه ئه‌وه‌یه كه سیاسیه‌كان و سه‌رانی پارته سیاسیه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان لای خۆیه‌وه‌و له ڕێگای مه‌كینه‌ی زه‌به‌لاحی میدیاییانهوه خۆیان وه‌ك خه‌مخۆرو فریادڕهشی خه‌ڵك ده‌ناسێنن. ئه‌م دۆخه‌ی له ئێستاداو له دوای دوا هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ئارادایه پێمان ده‌ڵێت: 1. هه‌ڵبژاردن به ته‌واوی به‌هاو واتای خۆی له ده‌ستداوه‌و ته‌نیا ئامرازێكه به‌كارده‌هێنرێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێی پارته سیاسیه‌كان، ئینجا كامه پارت و به‌ره پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی هه‌بێت، ئه‌وا پتر كورسی بۆ دیاری ده‌كرێت و پتر ده‌ستكراوه ده‌كرێت بۆ یاری كردن له مه‌یدانه‌كه‌دا. 2. ده‌وڵه‌ت وه‌ك بوارێك بۆ ڕێكخستن و په‌یره‌وكردنی یاسا جۆراو جۆره‌كان بوونی نه‌ماوه‌و له شوێنی ده‌وڵه‌ت كۆمه‌ڵێك هێزو گروپی جیاواز حوكم ده‌كه‌ن كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ئاراسته ده‌كرێن. 3. هیچ جۆره پارت و جوڵانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و سه‌ربه‌خۆ بوونی نیه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ئۆپۆزیسیۆن و په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ خۆیان ده‌ناسێنن هیچ نین جگه له كۆمه‌ڵێك گروپ و كه‌سایه‌تی ده‌ستی دوو كه ئاراسته ده‌كرێن و ده‌رفه‌تیان بۆ ڕه‌خسێنراوه له‌و گۆمه لێڵه‌ی پێی ده‌گوترێت عێراق مه‌له بكه‌ن و ئینجا له‌نێوان ململانێی پارت و گروپه به‌هێزه سیاسیه‌كاندا به پاره‌و وه‌رگرتنی ئیمتیازات و ڕێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر لایه‌نگیری بكه‌ن. 4. به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق وڵاتێكی داگیركراوه‌و بوه‌ته مه‌یدانێك بۆ یاریكردنی ده‌زگا موخابه‌راتیه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیه‌كان و هه‌روه‌ها له‌ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه‌دا كۆمه‌ڵێك میلیشیاو گروپی چه‌كدار دروستكراون كه به ته‌واوی سیمایه‌كی ده‌وڵه‌تێكی عه‌سكه‌ری و ئه‌منی به عێراق به‌خشیووه، بۆیه عێراق به ته‌واوی داماڵدراوه له هه‌موو جۆره به‌هایه‌كی مه‌ده‌نی و شارستانی. 5. هه‌ر له چوارچێوه‌ی بایه‌خدان به هێزی چهكدارو ئه‌منی، له‌به‌رامبه‌ردا چینی ناوه‌ند داڕماوه‌و هیچ جۆره بایه‌خێكی پێ‌نادرێت، بۆ نموونه مامۆستایان (له باخچه‌ی ساوایانه‌وه تاوه‌كو زانكۆ) له زۆر ڕووه‌وه سوكایه‌تیان پێده‌كرێت و له گرنگی و بایه‌خی كاره‌كه‌یان كه‌مده‌كرێته‌وه. چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی موچه‌كه‌ی نزیك به (1400000) یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار دیناره، به‌ڵام مامۆستایه‌كی قوتابخانه یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و موچه‌یه وه‌رده‌گرێت. 6. دوای پرۆسه‌ی دوا هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و دروستبوونی ململانێ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار، پتر وێنه‌ی ڕه‌وشی عێراق ڕوون بووه‌وه كه پارته سیاسیه‌كان پۆست و داهاتیان به‌لاوه له خه‌ڵك و خزمه‌تگوزاریه‌كان گرنگتره، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك كۆمار پۆستێكی ته‌شریفاتیه، به‌ڵام خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ئیمتیازاته كه ده‌بێته خێر‌و بێر بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی پۆسته وه‌رده‌گرێت. له په‌یوه‌ندیدا به‌م بابه‌ته‌وه نه‌ته‌وه‌ی كورد به نموونه وه‌رده‌گرین، چونكه ململانێكه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته پتر له نێوان دوو پارته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی هه‌رێمه. ئه‌م جۆره ململانێ ئاست نزمه‌ی ئه‌م دوو پارته له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته ده‌یكه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك ڕوونكرده‌وه كه بانگه‌شه‌ی كوردایه‌تی و شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێری هیچ نین جگه له كۆمه‌ڵێك دروشم بۆ خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك و پتر به ده‌ستهێنانی داهات و سامان. ئه‌گینا نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خاوه‌نی پتر له 182 هه‌زار ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و بێ شه‌روشوێن بوونی 8 هه‌زار بارزانی وێنرانبوونی پتر له 4 هه‌زار لادێ بێت و له لایه‌كی تره‌وه هه‌تا ئێستا دوای نزیك 20 ساڵ له ڕوخانی ڕژێمی به‌عس هێشتا نه‌یتوانی بێت كێشه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌ری چاره‌سه‌ر بكات، چۆن ئه‌بێت پارته سیاسیه‌كانی ئه‌وه‌نده خۆیان بچووك بكه‌نه‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆست و پاره ده‌ستبه‌رداری خاك و مافی خه‌ڵك ببن؟ 7. دوا به دوای توندبوونه‌وه‌ی ململانێكان له نێوان هه‌ردوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك (به‌ره‌ی سه‌درو مالیكی) له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ڕابه‌ری ڕه‌وتی (سه‌در) له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مانگی ڕه‌مه‌زان پشوی ململانێكانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌یه كه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ هیچ واتایه‌كی نوێی نیه‌و گۆڕانكارییه‌كی ئه‌و تۆ له ژیانی خه‌ڵك و دۆخی عێراقدا ناهێنێته ئاراوه، چونكه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و حكومه‌تی نوێی عێراق هه‌ڵگری به‌هاو پرۆژه‌ی باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ركردنی كێشه خزمه‌تگوزاریه‌كانی عێراق بوایه، ئه‌وا پێكهێنانی ئه‌بووه پێویستیه‌ك كه جێبه‌جێ بكرێت و دوا نه‌خرێت یان نه‌كرێته قوربانی ململانێی گروپ و ده‌سته مافیاكان. ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان و پشوه‌كانی جه‌ژنیشدا، لایه‌نه سیاسیه‌كان ئاماده نه‌بوون له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵوێسته‌یه‌كی خه‌مخۆرانه بكه‌ن، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی كات كوشتن و به‌رده‌وامیدان به قه‌یرانه‌كان ده‌ده‌ن. له كۆتاییدا ئه‌مانه‌وێ ئاماژه به‌و خاڵه بكه‌ین كه به‌شی زۆری كێشه‌و ململانێیه‌كان و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناهۆشیاری تاك، كه ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی چه‌ندی بگه‌ڕێته‌وه بۆ خودی تاك، ئه‌وه‌نده‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و تاكه‌و كۆمه‌ڵگای عێراقی به‌گشتی له ده‌ستپێكی دامه‌زراندنیه‌وه كار ده‌كرێت له‌سه‌ر تێكشكاندنی ناخی و دروستكردنی هه‌ستی خۆ به‌كه‌مزانی له ناخیدا. له ئێستادا له ڕێگای پرۆژه‌ی سیاسی پارته سیاسیه عێراقیه‌كانه‌وه، دانیشتوانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو دابه‌شكراون و خهریككراون به كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی مه‌زهه‌بی و كولتووری و قه‌ومیه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه وزه‌یان له‌م كێشانه‌دا به فیرۆ بچێت و نه‌پڕژێنه سه‌ر ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی كه پارته سیاسیه‌كان لێیان ده‌كه‌ن. به پێچه‌وانه‌وه به جۆرێك دابه‌شكراون و كۆت و به‌ندكراون، وایلێهاتووه به جۆرێك له جۆره‌كان ببنه‌وه به خزمه‌تكاری پارته سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه مه‌زهه‌بیه‌كان. *-ماسته‌ر له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی
هێمن عه‌بدولقادر مشکێکی بچوک لەناو دارستاندا پیاسەی دەکرد بە دەستە بچوکەکانی لاسکی گیاکانی دەقرتاندن و گۆرانی دەگوت، لەناکاو بینی شێرێکی گەورە، کەوتۆتە ناو تۆڕێکی گەورە هەرچەند هەوڵئەدات ناتوانێت خۆی لەو داوەی کە تێی کەوتووە ڕزگار بکات، لەو دیو تۆڕەکەشەوە کۆمەڵێک کەمتیارو چەقەڵ و مەیمون پێدەکەنن بەبێ ئەوەی زاتی ئەوە بکەن لێێ نزیک ببنەوە، پاش ماوەیەک لە چۆڵبوونی چوار دەوری شێرەکە. مشکی بچکۆلە بە ترس و لەرزێکی زۆرەوە چووە حزوری شێری یەخسیرکراو، وتی: سڵاو گەورەی دارستان، ئەوە چ حاڵێکە تۆی تێدایت ؟ شێر وتی:- لە ڕاستیدا چەندین سالە بەهۆی ڕق و ئیرەیی کەمتیارو مەیمونەوە لەپێگەو ناوبانگی من لە کەمیندان بۆم، هەتا بەم دۆخەیان گەیاندم. مشکی بچکۆلە وتی:- قوربان ئەگەر من بە ددانەکانم ئەم تۆڕە ببڕم و ڕزگارت بکەم، بەڵێن ئەدەیت کە لەمەولا مشکەکان نەخۆیت ؟ شێر وتی:- بەڵێن بێت. بەو جۆرە مشک بەددانەکانی بەشێکی تۆڕەکەی بڕی و شێر هاتە دەرەوەو سوپاسی مشکی کرد‌و سەری داخست و بە هێواشی ملی ڕێگای بەرەو دەرەوەی دارستانەکە گرت. مشکی بچکۆلە لە داواوە هاواری کرد: (گەورەی دارستان ئەوە بۆ کوێ دەڕۆیت؟) شێر بە غەمگینیەوە وتی: دەچم لە شوێنێکی ئەم دنیایە بەبێ دەنگی دادەنیشم. مشک وتی بۆچی؟ مەگەر تۆ گەورەی ئەم دارستانە نیت ؟ نابێت جێی بهێڵیت. شێر وتی؛- دارستانێک کەمتیارو مەیمون بتبەستنەوەو مشک رزگارت بکات، ئەو دارستانە هەر بۆ جێهێشتن و گۆشە نشینی باشە. * لە کۆمەڵگایەکدا کە مرۆڤ ئیحتیاج و ئاتەجی بە مرۆڤی بچوک بوو ئیتر دانیشتن و گۆشەنشینی باشترە. * لە کۆمەڵگاو شوێنێکدا کە (تەنورەی کورت)و (نامە)و (ڤیدیۆ چات)و (ژوانی شەوانی سۆزانیەک)و (هەڵدانی پێکێک لە باخێکی قەراغ شاردا) لە (دەستپاکی)و (داوێن پاکی)و (زمانپاکی)و (خوێنەواریی)و (بێ زیانی)و (بڕوانامەی بەرز)و (لێهاتووی)و (شارەزایی)و (ئەزموون) زیاتر شەفاعەتت بۆ بکەن، ئیتر ئەو کۆمەڵگایە ئەگەر جێشی نەهێڵیت، گۆشەنشینی باشترە. * لە کۆمەڵگاو شوێنێکدا کە (سمت و کوڵم و لێوێکی بەرز) لە کەسایەتیەکی خاوەن پایەو مەعریفەی بەرز، زیاتر ئەرزشی هەیەو قسەی دەڕوات ئیتر ئەو شوێنەو ئەو کۆمەڵگایە هەر هی ئەوەیە لێی هەڵبێیت، ئەگەر بەجەستەیش نەبێت بەڕۆحی دەبێت لێی بڕۆیت. * هیچ کەسێک گرنگی بەوە نادات کە تۆ تا چەند کوڕی باش یان کچی باشیت، ئەوەی ئەمڕۆ گرنگە تۆ تاچەند دەتوانی وەک کەمتیار (پیسخۆر)بیت یان وەک (مەیمون) قیژە قیژ بکەیت یان چۆن دەتوانیت ڕۆژێک یان شەوێکیان تا بەیانی بۆ بڕازێنیتەوە * لە کۆمەڵگایەکدا مەیمون لەسەر دار بێت و عاقڵەکانیشیان لە مالەوە یان لە سوچێکدا کەنارگیر کرابن، لە شوێنێکدا کەمتیار بتوانێت بتگلێنێ و مشکی بچوکیش بتوانێت تەکلیف و تکات بۆبکات، مەگەر هەر حاجی قادری کۆیی کۆمەکی ئەم دۆخەمان بکات کە دەڵێ:- (شێخ غەفور بیستومە چاچیم پێ دەڵێی، چاکە، من نابم بە نوقتەی لابەلا!) کام ئیشەی زۆر بێ داهات و بێ ناوبانگە، باشترە لەو ئیشەی کە مرۆڤ دەکات بە نوقتەی بچوکی پیس و باسی کۆڕ‌و مرۆڤی لابەلا. نوقتە سەری دێڕ ...
خالید ڕەزا ئەمین ماوەیەکە سۆسیال میدیا و فەیسبوکەوانی کورد، لە خوت و خۆڕایی بە بێ بوونی بەڵگە هێرشێکی ناڕەوا دەکەنە سەر ژنە سیاسی و دپلۆماتکاری هۆڵەندی خاتو (جەنین پلاسخارت)، تۆمەتباری دەکەن بە گەندەڵی و شەریکە دزی دەسەڵاتدارانی کوردستان بەتایبەت پارتی دیمۆکراتی کوردستان. هەندێک پەسنی دەکات و هەندێکی تر بەبێ ئەوەی بزانن ڕۆڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان چیە، داوای ئەوەی لێ دەکەن کە بۆچی گوێێ سەرانی پارتی و یەکێتیی بانادا و هیزی چەکدار و دەسەڵاتی سیاسیایان لێ ناسێنێتەوە و تەسلیمی ئۆپۆزسیۆنی ناکات !! هەشە دەڵێ دەستی لەگەڵ ئۆلیگاریشەکانی نەوت تێكەڵاو کردوە و دەمیان چەور کردوە و دەیەوێت پارتی لەو قەیرانە ڕزگار بکات کە تێێ کەوتوە !! بۆیە بە باشی دەزانم ڕۆڵ و کاریگەری نەتەوە یەکگرتووەکان و پێشینەی خاتوو پلاسخارت بە کورتی ئاماژە پێ بدەم، هیوادارم زانیاریەکان بۆ ئەو خەڵکانە کەڵکی هەبێ و چی تر لە خۆیانەوە سەری نەتەوە یەکگرتووەکان و خاتوو پلاسخارت، بێ دەلاک نەتاشن. # نەتەوە یەکگرتووەکان نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕیکخراوێکی جیهانییە، لە ساڵی ١٩٤٥ دامەزراوە و لە ١٩٣ دەوڵەت پیکهاتووە. ئەم ڕیکخراوە جیهانیە گرنگی ئەدات بە پێنج کار و چالاکی سەرەکی کە بریتین لە: + ئاشتی و ئاسایش + گەشەپێدانی ئابوری و کۆمەڵایەتی + مافی مرۆڤ + کاروباری مرۆیی + یاسای نێودەڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شەش ئۆرگانی سەرەکی پیکهاتووە و هەر ئۆرگانەی کاری خۆی دەکات کە بریتین لە: ١- کۆبوونەوەی گشتی ٢ - ئەنجومەنی ئاسایش ٣ - سکرتاریەتی ئەنجومەن ٤- دادگای دادوەری نێودەوڵەتی ٥- ئەنجومەنی ئابوری و کۆمەڵایەتی ٦- ئەنجومەنی ئەمینداری جگە لە بارەگای دادگای نیودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە شاری لاهای وڵاتی هۆڵەندایە، پێنجەکەی تر بارەگاکانی لە نیویۆرکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. بەکورتی ئەوەی سەرەوە ئەرک و پێکهاتەی ئەو ڕێکخراوە گەورە و گرنگە جیهانییە، ئێستە لەڕێێ نوێنەرەکەیەوە کە خاتوو جەنین پلاسخارتە، پەیامێکی سیاسی ڕوونیان بۆ حیزبە سیاسیەکانی کوردستان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە، ناردوە. ئەم پەیامە سیاسیە گرنگە و دەبێ سەرانی کورد بەجدی وەریبگرن، نەک خۆیانی لێ بدزنەوە. پەیامی پلاسخارت یش زۆر ڕوون و بێ پەردە بوە، ئێستە تۆپەکە لەساحەی سیاسی کوردستاندایە بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە. # جەنین پلاسخارت کێ یە؟ پلاسخارت لە ٧ی ٤ی ١٩٧٣ لە شاری هێرلن ی هەرێمی لیمبورخ ی هۆڵەندا لەدایک بووە. سیاسی و دپلۆتکارێکی چالاک و ڕاشکاوە. - بڕوانامەی بەکارلۆریۆس ی لە بەشی کارگێری زانکۆی ئوتریخت، هەروەها لە هەمان زانکۆ بەشی ئەکادیمیای ئەوروپی تەواو کردوە. - دوای تەواوکردنی خوێندن لە ساڵی ١٩٩٥ لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆمیسێۆنی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل دادەمەزرێ، لەساڵی ١٩٩٨-٢٠٠٠ وەکو نوێنەری کۆمیسیۆن دەگوارزێتەوە بۆ شاری ڕیگا (Riga)ی پایتەختی لێتلاند (لاتیڤیا). - لەساڵی ٢٠٠٠ وە ئەندامی حیزبی گەل بۆ ئازادی و دیمۆکراتی (VVD) یە، حیزبەکەی مارک ڕووتەی سەروەزیری ئێستە. - لە ساڵی ٢٠٠٢-٢٠٠٤ ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەری شارەوانی ئەمسترادم بووە. - لە ٢٠ ی ٧ی ٢٠٠٤ – ٢٠١٠ ئەندامی پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا بووە. - لەو ماوەیەدا سەرۆکی فراکسیۆنی لیبراڵ و دیمۆکراتەکان بوە لە پارلەمانی یەکێتیی ئەوروپا. - لە ٥ی ١١ی ٢٠١٢ – ٤ی ١٠ی ٢٠١٧ وەزیری بەرگری هۆڵەندا بووە. - لەمانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٦ دا بەهۆی ڕوداوێکەوە کە دوو سەربازی هۆڵەندی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان لە کاتی مەشقی سەربازی دا لە وڵآتی مالی (Mali) دوو گولە هاوەنیان پێدا تەقییەوە و مردن، لێکؤڵینەوەکان ئەوەیان دەرخست کە وەزارەت لە کارەیدا کەمتەرخەم بووە. وەزیریش بەهۆی ئەو ڕوداوەوە کە دوو سەربازی تیا بوون بە قوربانی بەرپرسیارێتیەکەی لە ئەستۆگرت و لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧دەستی لەکار کێشایەوە. - لە ٢٠١٧ – ٢٠١٨ ئەندامی پارلەمانی هۆڵەندا بووە. - لە ساڵی ٢٠١٠ لە لایەن هەفتەنامەی (دەنگی ئەوروپا) وە وەک باشترین ئەندامی پارلەمانی ئەوروپا دیاری‌کرا، بەهۆی دژایەتیکردنیەوە سەبارەت بەوەی کە نابێ زانیاری حسابی بانکی هاوڵاتیانی ئەوروپا لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕی پێ بکرێ. - لە ١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ وە هەتا ئێستەش نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە و سەرۆکی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان یۆنامی یە لە عێراق. ئەوە توانا و تەجروبەی ئەوژنە بەهێزە هۆڵەندی یەیە کە ئێستە نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکانە. لە دوو قۆناغ و لە دوو بۆنەی جیاوازدا ڕاشکاوانە داوای لە دەسەڵاتداران و حیزبەکانی کوردستان کرد، کە ئەگەر ناوماڵی خۆتان باش نەکەن، کێشەکانتان چارەسەر نەکەن، دوو زۆنی و خۆخۆری واز لێ نەهێنن، بەتەمای ئەو مەبن ئەم ئەمری واقیعە تاسەر بۆتان بمێنێتەوە. ئەم پەیامانە لە پەیامی دپلۆماسی واوە ترن، دەبێ حسابی بۆ بکرێ، ڕاستە نەتەوەیەکگرتوەکان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و بەزۆر سەپاندنی نیە، بەڵام بەهەند وەرنەگرتنی پەیامە ڕوون و ڕاشکاوەکانی جەنین پلاسخارت، ماڵی خۆمان وێران دەبێ. بەم بۆنەیەوە کۆپلەیەک لە هۆنراوە بەرزەکەی حاجی قادری کۆیی م بیرکەوتەوە و لە زیهنی خۆمدا ناوی پلاسخارت م خستە شوێنی ناوەکەی حاجی نەمر کە دەفەرموێ: " حاجی کەسێکە بێ کەس، بۆ ئێوە قوڕ دەپێوێ؛ گوێی لێ دەگرن زەریفە، ناگرن بەڵا لە خۆتان". *هۆڵەندا
فەرحان جەوهەر هەردوو وڵاتی سوید‌و فنیلەند داواکاریان پێشکەش کردووە بۆوەرگرتنیان وەک ئەندام لە هاوپەیمانی سەربازی ئەتلەسی ناسراو بە ناتۆ، لە نێو هەر سی ئەندامەکەی ناتۆ، تورکیا بەپلەی یەک رازی نییە، ئەمریکاش پشتگیریان دەکات، بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆدا، ناڕازی بوونی تورکیا کۆتایی نییەو دەیەوێت ئەمریکا هەندێک داخوازیەکانی جێ بەجێ بکات، سەرەکی ترین داخوازی تورکیاش یان رازی بوونی لەسەر داواکاری ئەو هەردوو وڵاتە بۆ نێو ناتۆ، رێگەدانی ئەمریکایە، بە دروست کردنی پشتێنێکی ئەمنی لەسەر حیسابی کوردانی رۆژئاوا‌و نەهێشتنی ئەو ناوچەیەی کەبەدەست هێزەکانی هەسەدەوەیە، هەرچەندە هێشتا دیمەنەکە زۆر روون نییە، کە ئەمریکا بەم داواکاریەی تورکیا رازی دەبێت یان نا، بەڵام باڵێۆزی ئەمەریکا ماتیۆتولەر، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دامەزراوەی مێریدا، بەسەرەتای دەرکەوتنی ئاماژەکانی رازی بوونی ئەمەریکا دادەنرێت، چونکە باڵێۆز تولەر لەبارەی رۆژئاوادا دەڵێت: ئێمە هیچ بەڵێنێکمان بە هەسەدە نەداوە، بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمیی، هاوپەیمانیەتی ئێمە لەگەڵ ئەواندا لە چوارچێوەی جەنگی داعشدایە، هەسەدەش ئەم راستییە دەزانێت ، سەرسوڕمانی خۆشی دەربڕی لە پەیوەندی نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل و پەکەکە. دیارە هەمیشە لەوناوچە ئاڵۆزەی ئێمەدا، هەر رێکخستنەوەیەکی پەیوەندییەکان ببێت، یان وەدەست هێنانی دەسکەوتی وڵاتان بووبێت، لەسەر ژماردنی گیرفانی ئەو گەلە خێر لەخۆ نەدیوە بووە، لە ئێستا سوریا لە رێگای پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیماراتدا، خەریکی دروستکردنی پەیوەندییە لەگەڵ ئیسڕائیلدا، سەیری ئەو هاوکێشە سیاسییە بکەن، ئەمریکاو تورکیا پەیوەندییەکانیان لەسەرحیسابی کوردە ، سوریا‌و ئیسرنئیل پەیوەندیان دروست دەکەنەوە هەردیسان کورد دەبێتە قوربانی، سوید و فنیلەند دوو وڵاتی ئەوپەڕی باکوری ئەوروپان، لەسەر حیسابی کورد دەبنە ئەندامی ناتۆ، رێکخستنەوەی هەر پەیوەندییەک لە نێوان وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت کورد فاتورەکەی بدات ، ئەمە بەشێکی زۆری حوکمی سوڵتانی جوگرافیای سیاسییە و بەشێکی تریشی پەیوەندی بە نەزانین و عەقڵی کوردەوە هەیە، ئاخرئەگەر بەدبەختی ئەو میللەتە نەبێت، پەیەدە ئێوە بۆچی واز لەو وێنە زەبەلاحانەی ئەو قوڕبەسەرەی زیندانی ئیمڕالی ناهێنن، دەبا کیانەکەتان بچەسپێت، ئەو کاتە هەموو شەقامەکان پڕ کەن لەوێنەی رێبەری گەورە؟؟؟!!! لە چەشنی وێنەکانی سەرکردە زەروورەکەی ئومەی عەرەبی سەددام حسێن، ئاخر بۆ وا پەلەتانە بۆ هەڵواسینی وێنەکان، خۆ هێشتا ئەو کوردە هەژارە تێریان نەخواردووەو و هەوای ئازادیان لە ژێر ئاڵای پڕ لە ئەستێرەتان هەڵنەمژیوە. هەرنا بۆ تاکتیکیش بێت بۆماوەیەک واز لەو دوو سێ پیرەمێردەی نێو ئەشکەوتەکان بێنن، کە رۆژانە چەندین گەنجی کورد بە کوشتن دەدەن، چ چەکداری خۆیان بن، یان ئەو سەربازە کوردانەی کە تورکیا لە بەرەی پێشەوەی شەڕ دایان دەنێت، بۆ ئەوەی بکوژرێن، لە هەردوو بەرەی شەڕ هەر گەنجی کوردە دەکوژرێت، سەیری لیستی ناوی سەربازە کوژراوەکانی تورکیا بکەن، دەبینن زۆربەی هەرە زۆریان کوردن، ئەگەر ئێوە راست دەکەن ناسیۆنالیستن، نابێت هیچ کوردێک بکوژن، با سەربازی دەوڵەتیش بن، سەیری مێژووی ناسیۆنالیستی ئیسڕائیل بکەن، هیچ خائینێکی ئیسڕائیلیش ناکوژن، نەتەوە بەم شێوەیە دروست دەبێت، نەک تۆ هەر ئەو کەسانە بە کورد بزانی کەلەگەڵ خۆتن، هەموو ئەوانی تر خائین و خوێن حەڵالن. تێبینی/ وشەی رێبەری گەورە لە رۆمانی 1984ی جۆرج ئۆڕوێل وەرگیراوە.
ئارام سەعید مادە مانای ئەوەیە شتێک بوونی هەیەو دەیبینیت بەچاو، دەتوانیت دەستی بۆبەریت و هەستی پێبکەیت، کاتێکیش ئەو وجودە لەناوبەریت پاشماوەیەکی لێ بەجێدەمێنێت، بۆ نمونە بە سوتاندن بێت ئەوا خۆڵەمێش بەجێدەمێنیت، یان ئاو کە دەکوڵێنیت هەڵم دەبینی، بەڵام لەجیهانی ئیفترازیدا (ڤیرچوەل) شتەکان بونیان هەیە بەڵام ناتوانی دەستی بۆبەریت، کاتێکیش کە لەناوی دەبەیت پاشماوەی نیە، بۆ نمونە کە فایلێک دەسریتەوە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دەچێتە تەنەکەی خۆڵەکەوەو کە لەوێ دەیسڕیتەوە ئیتر هیچ پاشماوەیەکی نیە، کەواتە پێناسەی وجود گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە... ئەم مەسەلەیە لەبەرواردیکدا ئاڵۆزیەکی ترمان بۆ دەردەخات، ئەو واقیعەی لەناو ڤیدیۆ گەیمەکاندا دەیبینین بەرهەمی چەندین دیزاینەرو رۆشنبیر‌و ئەندازیارە، بەڵام ئەوکاتەی دەبێتە راستیی چی روو دەدات؟ بۆنمونە ڤیدیۆ گەیم لەواقیعیکی ڤیرچوەڵ دایە، واتە لەناو یاریەکە بەبێ بەزەیی چەکەکان بەکاردەهێنیت و نەیارەکان دەکوژیت لەکاتێکدا کۆی پرۆسەکە بونیی نیە لەواقیعداو خەیاڵە، بەڵام لە حاڵەتی فڕۆکەی بێ فرۆکەوان کە وەک ڤیدیۆ گەیم وایە، لەواقیعدا فڕۆکەوانەکە لەسەر کۆمپیوتەرەکەی وەک ڤیدیۆ گەیمێک یاری دەکات و کەسەکان غافڵکوژ دەکات یان بۆردومان دەکات و لەواقیعدا دەیانکوژێت.. واتە خۆی لەواقیعی ئیفترازیدایەو بەڕاستی کەسەکان دەکوژێت و هەرئەمەش وادەکات کە ئەو فڕۆکەوانانە زۆرکات کێشەی دەرونیان بۆ دروست دەبێت... ئێستا لەناو واقیعی ئیفترازیدا دەتوانیت زەوی گرانبەها بکڕێت کە دەبێت بە پارە بکڕدرێت و ئەو زەویە لە واقیعدا نیە، چەندین کۆمپانیای عەقاراتی گەورە هەیە کە زەوی لە میتاڤیرس دەفرۆشن و دەکرێت ڤێلایەک، دوورگەیەک یان مۆڵێک و بازارێک بکڕیت و لەوێوە شتیش بفرۆشیت، دەتوانی ریکلام بۆ کۆمپانیاکەت بکەیت لەو شوێنانەی میتاڤێرس، دەکرێت مۆزەخانەیەک بکەیتەوەو بەپارە سەردانی بکرێت.... ئێستا واقیعی ئیفترازی بە ئەستەم جیادەکریتەوە لەواقیعی راستەقینە، خەریکە دەبێتە واقیع و ژیانمان و ئەوەی لەسەر شاشەی مۆبایلەکانمان یان کۆمپیوتەر دەیبنین دەبنە واقیعێکی بڕواپێکراو، لەکاتێکدا ئەوەی لە ئیفترازیدا هەیە بەزمانی ژمارەکان و دیجیتاڵ دروستکراوە، بەڵام وا نزیکدەبێتەوە لەواقیعی خۆمان واتە بەتەنها وابیری لێناکەینەوە کە ئەمە جیهانی هاوشێوەکردن و دروستکراوە بەڵکو بۆتە جیهان خۆی...
عەلی مەحمود محەمەد گەڕان بە دوای مرۆڤایەتی بوون لە سەرمایەداریدا مه‌حاڵە، لێ لێرە لەم دافوسە پەنجاو یەك ساڵ و پێنج مانگە ئۆلیگارشیەكانی جیهان چیاكانی ئەڵپ بە دوای مرۆڤایەتدا تەی دەكەن، وەلێ نەگەیشتن پێی وەك جیهانی دیلمۆن و بەهەشتی عەدەن، كەچی كۆنگرە دوای كۆنگرە هەر خودی ئەمانە نایەكسانی زیاتر دەكەن ژینكە پیستر دەكەن و شەڕیش زۆرترەكەن و چەكەكانیان وێرانكەرتر دەبێت، دەپرسین ئایا دافۆس ئەم شارۆچكە 11136 كەسییە بههەشتییە نوسخەیەكی باشتری سەرمایەداری پێیە بۆ مرۆڤایەتی؟، ئەم گەڕانەی سەرمایەداری بەدوای مرۆڤایەتیدا لە دافۆس شانۆگەرییەكەو لە ناچارییەوەیە، چونكە ئۆلیگارشیەكان هەست بەوە دەكەن بەهۆی خولقاندنی نایەكسانییەكەیانەوە ئابلوقە دراون لە جیهان، ئەمڕۆ راپرسییەكانی دەزگاكانی راگەیاندنی خۆیان دەریدەخەن نایەكسانی و پیسكردنی ژینگە بۆتە دێوەزمە، ناڕەزایەتیبەكان لەدژیان رۆژو ساڵ لە دوای ساڵ رێكخراوترو رادیكاڵترو فراوانتر دەبن، ئەوانیش چارەسەریان تائێستا بۆ ئەم نەخۆشییە كوشندەیە نەدۆزیوەتەوەو تا ئەوانیش بەڕێوەبەری جیهان بن ناشی دۆزنەوە، چونكە ڤایرۆسەكە خۆیانن. كۆڕبەندی دەوڵەمەندانی جیهان، رێكخەرانی ئەم سێركە گەورەیەی سەرمایەداری جیهانی، لەم نمایشە گاڵتەجاڕییەیاندا كە نوخبەی سەرمایەداری جیهانی بەشدارن تیایدا لەم خولەدا ژمارەیان 2500 كەسە، قسەو باس لەسەر داهاتووی ئەستێرەكەمان دەكەن، گفتوگۆ لەسەر چاككردنی سستەمی سەرمایەداری و درێژەدان بەو سستەمە دەكەن، قسە لەسەر سفرەی بەردەست و جێگای خەوتن و هەوای ناو سییەكانمان دەكەن، باسی مۆبایلی گیرفان و فڕۆكە جەنگییەكانی ئاسمانەكانمان دەكەن. دافوس شوێنی یەكتر بینینی ئەوانەیه هۆكاری كێشەكانی نایەكسانی، پیسی ژینگەو شەڕن. لەم پەنجاو یەك ساڵە ژمارەی دانیشتوانی زەوی لە 3,7 ملیاردەوە بۆ نزیك 8 ملیارد زیادی كرد. ژمارەی ملیاردێرەكان سەدان جار زیادی كرد، بۆ یەكەمجار لە مێژوودا 8 ملیاردێری خاوەند زیاتر لە سەت ملیار دۆلار هەیە لە جیهان، دوانیش دوسەت و سێسەتیان بڕی، ئێستا ئیلۆن ماسك خاوەنی زیاتر له 201 ملیارد دۆلارە، بەفری گرین‌لاند توایەوە، گەرمای هیندستان تینی سەند، خۆڵبارینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سییەكانی لەكارخست، كەچی ئەمان هێشتا حەكایەتەكانی رابردوو دوبارە دەكەنەوە، باسی ژینگەو ئاشتی و یەكسانی دەكەن، تەنانەت بەخششەكانی گیتس و بافێت و 200 لە هەرە دەوڵەمەندەكانی ئەمەریكا هیچی لە دەردو بەڵاكانی سەرمایەداری وەك زەكاتەكەی لەمەڕ خۆمان چارەسەر نەكرد، بگرە قەیرانەكان توندتر بونەوە. گیتس وێڕای بەخششەكانی لە دەیەی رابردو كە گەیشتە 45 ملیار دۆلار، كەچی 76 ملیار دۆلار قازانجی كردووە سەرمایەكەی بووە بە 129 ملیار دۆلار. وارن یافتیش بەخششترین سەرمایەداری جیهانە سەرمایەكەی تەنها لە پارەكەوە 27 ملیار لە 12 ساڵی رابردوو زیادی كردوە بووە بە 118 ملیار دۆلار، هەرچەندە لەو ماوەیەدا 27,54 ملیار دۆلار بەخششی كردووە. پەنجا ساڵە ئۆلیگارشییەكان جیهان لەم دافوسە كۆدەبنەوە، باسی چارەسەركردنی كێشەكانی مرۆڤایەتی دەكەن، كەچی ساڵ لە دوای ساڵ بە سەرمایەی زیاترەوە دێنەوە بۆ هەمان شوێن، لەنێوان كۆنگرەی رابردوو و ئەم كۆنگرەیە سەرمایەی ملیاردێرەكانی جیهان 4و7 ترلیۆن دۆلار زیادی كردووە، ژمارەشیان 573 كەس چۆتە سەر، هەژارانیش 260 ملیۆن چۆتە سەر، لەولاوە نایەكسانی قولترو ژینگە پیسترو شەڕەكان ماڵوێرانكەرتر دەبن، نا‌وێرن و نایانەوێ پەنجە بخەنە سەر سەرچاوەی كێشەكان و گوێ لە بیستنی چارەسەرە راستەقینەكان بگرن، كە سستەمەكەی ئەوانە، چارەسەریش تەنها سستەمێكە لەسەر بنچینەی هەر كەس بە پێی كار‌و بەرهەمەكەی ... موچەی بنەڕەتی بۆ هەمووان، ئاشتی دامەزرابێت.
هەندرێن شێخ راغب پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری عێراق، ماوەیەكە بەجدی و راشكاوی و بێ پەردە قسە لەسەر مەترسییەكانی سەر هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتدارانی كورد دەكات و قەیران و شكستەكانی هەرێمی كوردستانی بردە ناو ئەنجومەنی ئاسایش. لەدوای روخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی‌و دروستبوونی جمهوریەت لە توركیا بە سەركردایەتی كەمال ئەتاتورك، حەسەن خەیری یەكێك لە كەسایەتیە كوردە كاریگەرەكانی نزیك لە كەمال ئەتاتورك بوو، رۆڵی حەسەن ئەوەبوو كورد كیانی سەربەخۆی خۆی نەبێت و لەناو توركیا بمێنێتەوەو بۆ ئەم مەبەستە كەمال ئەتاتورك دەیان بەڵێن و موژدەی پێدابوو، بەڵام كاتێك كۆماری نوێی توركیا دروستبوو (جمهوریەت) نەك بەڵێنەكانیان بەرامبەر كورد جێبەجێ نەكرد، بەڵكو زمان و جلوبەرگ و كولتورو شوێن و هەبوونی كوردیشیان قەدەغەكردو دەستیان بە كۆمەڵكوژی كورد كرد. بۆیە حەسەن خەیری وەسیەتی كرد گوتی: ئەگەر مردم گۆڕەكەم لەسەر رێگای كوردان بێت و وەسیەت بێت هەر كوردێك بەلای گۆڕەكەمدا رۆیشت تف بارانم بكات. وەسیەت بێت تف بكەن لە گۆڕەكەم كە بومە هۆی ئەوەی كورد تێكەڵ بە توركیا بكرێتەوەو مافە نەتەوەییەكانی خۆی وەچنگ نەخات. پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری عێراق، وەك دۆستێكی راستەقینە خەریكی گریاندنی كوردە، ئەو ژنە دژی حەسەن خەیریەكانی كوردە، دژی ئەوەیە بە بەڵێن و موژدەكانی دەرەكی وەك زەمانی صەفەوی و عوسمانی مەست بین و دواییش كۆمەڵكوژمان بكەن. پلاسخارت وەك دایكێكی دڵسۆز لەشێوەی دانیال میتران خەریكی هۆشیاركردنەوەی كوردەو پێمان دەڵێت ئەوە مەترسی‌و كێشەكانی ئێوەیەو دەبێت وریا بن، هاوكاریمان دەكات تاوەكو بەرپێی خۆمان ببینین. قسەكانی ئەو فشارن بۆ ئەوەی باشتر بین و لەناو كێشەكانی خۆمان نقوم نەبین و نەمرین. پلاسخارت دڵسۆزانە لە شكستەكانمان ئاگادارمان دەكاتەوە. ئەو دبلۆماتێكە تاوەكو ئێستا بێ ترس و بێ پەردە لەسەر داهاتووی هەرێمەكەمان قسە دەكات و نەخشە رێگای چارەسەری دەخاتە بەردەممان. با رێز لەم ماندووبونەی بگرین و پێی بزانین، پلاسخارت دژی كورد نیە، دەمانگریێنێ تاوەكو نەكەوینە چاڵەوەو لەوێدا بخنكێین.
ئاسۆ عەبدوللەتیف بیرخستنەوەی تێرمی میساقی میللی و بنەماکانی، وەک سنوری جوگرافی و قەڵەمڕەوی سیاسی دەوڵەتی تورکیا لە دوای کەوتنی خەلافەت و دەسەڵاتی سوڵتانەکان و ڕێککەوتن نامەو ئاگربەستی مۆدرۆس لە نێوان سوڵتان محمدی شەشەم و هاوپەیمانانی براوەی جەنگی جیهانی یەکەم لە ١٩١٨ ، بۆیەکەم جار ڕەجەب تەیب ئەردوگان هێنایەوە گۆڕێ و خستیە سەر زوبانی میدیاکان لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦، ئەوە ئەوکاتە بوو ئاک‌پارتی ڕەدی کردوەوە بەشداربێت لە ڕزگارکردنی داگیرکاری موسڵ لەسەردەستی دەوڵەتی ئیسلامی ئەبوبەکر بەغدادی- داعش. بەهەموو پێوەرێک دەبوو تورکیا ئەوکات بە گەرمی بهاتبایە سەرخەت بۆ کۆتایی خەلافەتی داعش لە موسڵ و ڕۆژاڤای کوردستان، بەڵام چونکە پەیوەندی و هەماهەنگی ئایدۆلۆژیی و عەقیدەیی هەبوو لە نێوان دەوڵەتی تورک و بنەما فیکرییەکانی خەلافەتدا لە ڕێگەی جەبهەتولنوسرەو سوپای محمدی و داعش و گروپە جیهادیەکانی ترەوە، تورکیا نەرمی نواند لەو بارەیەوەو دواتریش دەرکەوت تورکیا حەوشەی پشتەوەی ئەو ڕێکخراوە توندئاژۆیانە بوو لەباری یارمەتیدانی لۆجستی و مرۆیی و رێکخراوەیی و فریاکەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکانیان تا گەشت بەو لەشکرکێشییە فراوانە لە کۆبانێ و شەنگال و عەفرین و گرێ سپی و سەرێ کانی و باشوری کوردستان و ئێستاش بەبیانووی ئاسایشی میللی و نیشتیمانییەوە دەنگۆی تازە هەیە بۆ ئۆپەراسیۆنی نوێ و دامەزراندنی پشتێنەی ئارام و نەخشەی جیۆستراتیژیی سیی کیلۆمەتریی نوێ بۆ ناو قوڵایی خاکی ڕۆژاڤا لە زاری ئەدوغانەوە . ناوەناوە ئەردوگان نەخشەی ئەو میساقەی کردۆتە چەکی دەستی وەک ڕەوایەتیدان بۆ جەنگ و هاتنە ناوەوەی سوپاکەی بۆ باکوری سوریا‌و عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان تا دەگات بە لەشکرکێشی بۆ هەموو ئەو سنورانەی ناو قەڵەمڕەوی دەوڵەتی کۆنی عوسمانی لە رۆژئاوای دەریای ئیجەو باکوری قوبروس و کەناراوەکانی دەریای سپی، هەموو ئەوانە لەژێر فۆڕمی عوسمانیزمی نوێ له توركیا تیۆریزە دەکرێت بە سپۆنسەری داعش و بیری سەلەفیزمی توندڕەوی جیهادی نوێ. پرۆژەکە هەر بریتی نییە لە ڕوانگەی قوڵی تۆرانیزمی ئاک‌پارتی بەڵکو خولگەیەکە لە دەوری سوڵتانیزمی دینی و ئیمپراتۆریەتی فاشیزمی نوێ کە بەشێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانیش تەوزیفی دەکەن لە ئەجێنداکانیان بەتایبەتی شەش حیزبە نوێکەی تورکیا کە ئەمساڵ پێک هات لە بەرەیەک بۆ گۆڕینەوەی سیستمی سیاسی لە سەرۆکایەتیەوە بۆ پەڕلەمانیی کە ئەوانیش بریتین لە؛ پارتی گەلی کۆماری کەمال کلیچدار ئۆغلۆ ، پارتی چاکەی میراڵ ئاکشنەر، پارتی ئاسودەیی تیمیل کارامولا ئۆغلۆ، پارتی ئایندەی ئەحمەد داود ئوغلو، پارتی دیموکراتی پێشکەوتنی عەلی بابا جان، پارتی دیموکراتی جۆڵتکین ئویساڵ. بەڵام بەدەرەجەی یەک پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌ژێر فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ره‌نگرێژی كردوه، بۆ ئەو مەبەستە به‌رده‌وام خه‌ریكی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی و لهشكركێشیین بۆ باشوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان و ئەو پارتانەش هەر زوو موبارەکەی هەوڵەکانی ئەردوگانیان کرد لەتەواوی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا، لەگەڵ ئەوانەدا گرتن و راوه‌دونان و داخستنی پارته كوردیه‌كان و زیندانیكردنی ده‌یان سه‌رۆك شاره‌وانی و په‌رله‌مانتاری پارتی دیموکراتی گەلان- هه‌ده‌په‌و هاوسهرۆكانیان بۆ خزمەتی هەمان پرۆژەو تەنانەت نەیانهێشت هەدەپە بچێتە ناو ئەو بەرە شەش پارتەشەوە. پرۆسێسی به تورككردن و قه‌ڵه‌مره‌ویی فاشیزمی ئاینیی بەرەو زیندووکردنەوەی میساقی میللی عوسمانیەکان لە ساڵی ١٩٢٠ لەسەر بڕیاری مستەفا کەمال ئەتاتورک دەرچوو لە پەرلەمانی عوسمانی ئەوکات بۆ دیاریکردنی سنوری جمهوریەتی نوێ و گەڕاندنەوەی موسڵ و زەویە داگیرکراوەکانیان لە ئەنجامی شکستیان لە جەنگی جیهانی یەکەم، کە شەش بنەمای سەرەکیشی لە خۆگرتبوو، ئێستا سەری کێشاوە بۆ زیندوکردنەوەی ناوەرۆکی ئەو خەون و پرۆژەیەو له داگیركاری عه‌فرین و سه‌رێ كانی و گرێ سپیه‌وه دەستپێدەکات بۆ شه‌نگال و لێدان لە كه‌مپه‌كانی مهخمورو بناری قه‌ندیل و بادینان تا تەماعکاریی و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆ لیبیا‌و ئازەربایجان و ناگۆرنۆ کەرەباخ، تا گەشت بە چرنوکی پڵنگ و چڕنوکی هەڵۆ لە ٢٠٢٠ و لە شوباتی ٢٠٢١ لە چیای گارەو دوایین ئۆپەراسیۆنیش چڕنوکی قوفڵ/ گرێ، لە ١٧-٤-٢٠٢٢ بۆ یەک هەفتە، لە باشوری كوردستان، وادیاره توركه‌كان چه‌ند ئامانجێكی سه‌ره‌كیان له‌م بۆردومان و له‌شكركێشیه نوێیه‌دا هه‌یه كه ئه‌ویش؛ • بە تۆپزی کورد بکاتە دەرەوەی موعادەلەکەو میساقی میللی زیندو بکاتەوە و نەوت و سامانە گرانبەهاکەی بەرێت ئەوەش بە قۆستنەوەی ئەو دۆخە ناچیزەو بە لاساییکردنەوەی ڕوسیا بەرامبەر داگیرکاری بۆ هەرێمەکانی دۆنباس (دۆنتسیک و لۆهانسک)ئۆکراینا. • تورکیا گەرەکیەتی بێتە پاڵەوانی ئاسیا‌و بەدیلی عەرەبستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، هێشتا ئه‌وه‌تا له خه‌یاڵدانی كۆنی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ری ڕێکەوتننامەی مۆدرۆس و سایكس بیكۆو په‌یمانی لۆزان و داگیركاریه‌كانی ئه‌وكات، به‌تایبه‌تی سوود وه‌رگرتن له‌و بۆشاییه سه‌ربازیه‌ی كه ئهمریكاو روسیا دروستیان كردوه له ناوچه‌كه‌دا. • تورکیا کە باری لارە و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە پێشە لە ٢٠٢٣ پێویستی بە سەرکێشییە بۆ ڕاکێشانی سۆزی خەڵک، کەس بەقەد تورک حەزی بە ماسۆشیەت و دەنگە دەنگی جەنگ و باروت نییە، ئەردوگان دەزانێت هه‌م ئهمریكاو هه‌م روسیا‌و هه‌م ناتۆش زۆر پێویستیان به پێگهکەیەتی بۆیە تورکیا‌و ماشێنە جەنگیەکەی ناوەستێت. به‌ڵام ره‌نگه ئیدی داگیركاری خاك ئه‌وه‌نده‌ش ئاسان نه‌بێت وه‌ك چۆن بۆ زلهێزێكی وه‌ك روسیا كه %41 ی گازی سروشتی ئه‌وروپاشی به‌ده‌سته ئاسان ناگوزه‌رێ و ئەوە سێ مانگە قاچی چۆتە قوڕاوەکەوە. لێ کورد بەو پەرتەوازەییە زەحمەتە بتوانێت گوتارێکی ڕادیکاڵ و هاوسەنگ بەرهەم بهێنێت بۆ بەرگرتن لەو هەمەجیەتە نوێیە، لەکاتێکدا گازی سروشتی هەیەو بەس!؟
خالید رەزا لە رۆژی ٢٠ی ٥ ی ٢٠٢٢، یەکەم حاڵەتی توش بوون بە ڤایرەسی ئاوڵەی مەیمون لە هۆڵەندا دەستنیشان کرا. ئەمرۆ ٢٣ ی ٥ ژمارەی توش بوون گەیشتە ٦کەس. لە هۆڵەندا چەند کەسێک تووشی ئاوڵەی مەیمون بوون. هەوڵەکان بەردەوامن بۆدۆزینەوەی توشبووی تر. ئاوڵەی مەیمون کە زۆرجار بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون ناودەبرێت، هەوکردنێکی ڤایرۆسییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا هەیە. هەندێک جار لەڕیی گەشییاری ئەو شوێنانەوە ڤایرۆسەکە بۆ ئەوروپا دەگوازرێتەوە. ئەم نەخۆشییە نە خۆشی ئاژەڵەییە (واتە نەخۆشییەکە لە ئاژەڵەوە ئەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ) بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناو ئاژەڵە یڕەرەکان- قرتێنەرەکان (knaagdieren) ی ئەفریقادا هەیە. بە گشتی مرۆڤ ئەم درمە بەسوکی ئەگرێ. # بڵاوبوونەوەی پەتای ئاوڵەی مەیمون لە ئەوروپا لە مانگی ٥ ی ٢٠٢٢دا چەند کەسێک لە ئەوروپا توشی نەخۆشیەکە بوون. جێگای سەرنجە کە زۆربەی ئەم توشبووانە نەچوون بۆ ناوچەکانی ئەفەریقا. ئەمەش دەمانخاتە گومانەوە کە لەوانەیە ڤایرۆسەکە لە ئەوروپادا بڵاوبووبێتەوە. بەشێکی زۆر لەوانەی لە تێستکردن دا پۆزەیڤ بوون، پیاوانی هاوڕەگەز خواز بوون. لەڕاستیا ئەم ڤایرەسە بەتەنها تایبەت نیە بەم گروپە، بەڵکو لە ئینگلتەرا ژنێک و مناڵێک تووشی ئەم ڤایرەسە بوون. ئێستە دەسەڵاتدارانی تەندروستی بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن بزانن ئەم ڤایرەسە چۆن بڵاو دەبێتەوە و کام گروپ کە مەترسی زیاتر تووش بونیان لەسەرە ئاگادار بکرێنەوە. ئەوشێوە گۆڕاوەی کە ئێستە لە ئەوروپا دۆزراوەتەوە بەگشتیی درم نییە، ئەگەر چی هێشتا زۆر شت نازانین سەبارەت بە بڵاوبونەوەی لەو کەسانەوە کە لە ئێستەدا نەخۆشن. چاوەڕوان دەکرێ ڕێژەی توشبوون لە ئەوروپا بەرز ببێتەوە. # نیشانەکانی نیشانەکانی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە نیشانەکانی تووشبوونی (ئاوڵە) دەچێت، بەڵام بەگشتی زۆر سووکترە. زۆرجار نەخۆشییەکە ئەم نیشانانەی هەیە: + تا + ژانەسەر + ئازاری ماسولکەکان + ئاوسانی لیمفە گرێکان + لەرز + شەکەتی دوای ١-٣ ڕۆژ لەدەرکەوتنی یەکێ یان زیاتر لەو نیشانانە، دەست پێ دەکات بە دەرکەوتنی پەڵە لەسەر دەموچاو، دواتر بە هەموو جەستەدا بڵاو دەبێتەوە. ئەم پەڵانە وردە وردە دەبن بە بڵق (تلۆق). دوای ئەوەی کە بڵقەکان وشک ئەبن وئەپوکێنەوە دواجار لە ماوەی ٢-٣ هەفتەدا شوێنەکەی سارێژ ئەبێت. # بڵاو بوونەوە زۆربەی ئەوانەی تووش دەبن بەهۆی بەرکەوتنیانەوەیە لەگەڵ کەسێکی توش بوو، یان بەهۆی ئاژەڵێکی هەڵگری ڤایرەسەکەوەیە. ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی لینجە پەردەوە دەچێتە ژوورەوە بۆ نموونە لینجەی پەردەی (دەم، لووت، چاو)، یان برینێکی دیار (مەرج نییە برینەکە بەدەرەوەبێ). هەروەها ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی شلەی ناو بڵقە تەقیوەکانەوە یان لە ڕێی پرژەی دەمی نەخۆشەکەوە بڵاودەبێتەوە، لەبەر ئەو هۆکارانە نابێ لەو کەسانە نزیک ببیتەوە کە تووش بوون. # سەرچاوە و بەدوادا چوون ئەگەر کەسێک لە تێستکردندا پۆزەتیڤ بوو، دەبێ بۆ سەرچاوەی تووش بونەکەی بگەڕێین لەگەڵ دەستپێکردنی چارەسەردا دەست دەکرێ بەگەڕان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی توش بوونەکە، تا بزانرێ لەگەڵ کێ و لەکوێ بەرکەوتنی لەگەڵ کەسانی ترهەبووە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن. # کەرەنتینە کەسی تووش بوو، دەبێ خۆی داببڕێ (عەزلبکا) واتە نابێ لەگەڵ خەڵکی تر تیکەڵاو ببی هەتا هەموو ماکەکان نامێنێ. مەبەستمان لەنەمانی هەموو نیشانەکان هەتا ئەو کاتەیە کە بڵقەکان وشک دەبن و قەتماغەکان ساڕ‌ێژ دەبن و نامێنن. # کوتان (ڤاکسین) ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون زۆر لە ڤایرۆسی ئاوڵە دەچێت. بەهۆی کاریگەری کوتان دژی ئاوڵە پەتای ئاوڵە لە جیهاندا نەماوە. تا ساڵی هەفتاکان کوتانی ئاوڵە بەشێک بوو لە بەرنامەی نیشتمانی کوتان دژی ئاوڵە، لە دوای نەمانی ئاوڵە ئیتر هەڵمەتی کوتان دژی ئەم ڤایرەسە وەستێندرا. لە رۆژانی سەرەتای تووش بووندا بە ڤایرۆسی مەیمون دەتوانرێ ڤاکسینی ئاوڵە بەکار بهێنرێ (خۆپاراستن لە دوای بەرکەوتن). هەروەها دەتوانرێت ئەم ڤاکسینە وەک پاراستنی پێشوەختە بۆ ئەو کەسانە بەکاربهێنرێت کە مەترسی تووشبوونیان بەم ڤایرەسە زیاترە.لەم حاڵەدا تەنها پزیشک دەتوانێ بڕیار بدات لە خۆتەوە ناتوانی داوای ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون بکەیت. لە هۆڵەندی یەوە بۆ کوردی خالید ڕەزا ئەمین سەرچاوە: پەیمانگای نیشتمانی بۆ تەندروستی گشتی و ژینگە (RIVM)
ساڵح ژاژڵەیی هەر وەكو چۆن لە چاخە كۆنەكاندا سوڵتان و پێاوە دەست ڕویشتوەكان خزمەتكارو دەست و پێوەندەكانی ناو قەسرەكانیان خەساندوە و لە پیاوەتیان خستون و كردویانن بە كۆیلەی خۆیان و چۆنیان ویستوە ئاوا مامەلەیان لەگەڵ كردون و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاریان هێناون ، لە ئێستادا یەكێتی و پارتی لە ڕێگای جۆراو جۆر و بە شیوازی تایبەت كۆی كۆمەڵگای كوردیان خەساندوە ، واتە بیدەنگیان كردون . حیزبی كوردی لە بری ئەوەی كۆمەڵگای كوردی بەرەو پێشەوە بەرێت و ناوماڵی كورد ڕێك بخات لەپێناوی پێشخستنی هەرێمی كوردستان و بەدەستهێنانی مافەكانی ، بۆتە هۆكاری تێكدانی ناوماڵی كورد‌و پەرتەوازەكردنی . جگە لەوەش تا ئێستاش حیزبە دەسەڵاتدارە كوردیەكان لە لایەن بنەماڵەكانەوە سەرپەرشتی و ئیدارە دەدرێن . واتە حیزبەكان حیزبی بنەماڵەن . كەواتە ئەو حكومەتەی لە سەر دەستی ئەو حیزبانەش پێك دەهێنرێت دەبنە حكومەتی بنەماڵە نەك حكومەتێك كە نوێنەرایەتی گەل بكات . كە واتە لێرەدا حیزب دەبێتە شاگردی بنەماڵەو بنەماڵەش بە ویستی خۆی فەرمانبەرەكان دەست نیشان دەكات و بەرپرسیاریەتیان پێ دەسپێرێت و ئەوانیش بە ویستی ئاغاكانیان هەڵس و كەوت دەكەن . ئێستا لە ڕێگای ئەم ڕونكردنەوانەی لە خوارەوە باسیان دەكەم باشتر تێ دەگەن چۆن یەكێتی و پارتی كۆمەڵگای كوردیان خەساندوەو كردویانە بە كۆیلەو مریدی خۆیان. 1-بۆ ئەوەی دام ودەزگاكانی حكومەت بە باشترین شێوە ڕێك بخرێن و كاروباری هاوڵاتیان بە شێوەیەكی ئاسان بەڕێوەبەرن و وڵات بەرەو پێشەوە بەرن دەبێ پرەنسیپی كەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو پەێرەو بكرێت . واتە كەسێكی خاوەن بڕوانامە و شارەزاو لێزان و پسپۆڕ‌و دڵسۆز و دەست پاك و نیشتمان پەروەرو خاوەن كەسایەتی بدۆزرێتەوە بۆ بەڕیوەبردنی وەزارەتێك ، فەرمانگەیەك ، دادگایەك ، زانكۆیەك ، قوتابخانەیەك ، كارگەیەك .....هتد. نەك شوێن بدۆزرێتەوە بۆ كەسانی هیچ لە بارا نەبوی حیزبی و كاسەلێس و سەر بە بنەماڵەكان . بەڵام بە پێچەوانەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە یەكەم ڕۆژی دامەزراندنیەوە ، حكومەتێكی یەكگرتو نەبوەو ئێستاشی پێوە بێت دوو ئیدارەی سەر بە دوو بنەماڵەن و حكومەت هەر ناوەو هیچیتر . بۆیە هەموو بەرپرسی فەرمانگەكان و سەرۆك و ڕاگری زانكۆ و كۆلیجەكان و بەڕیوەبەری قوتابخانەكان و پەیمانگاكان و دادگاكان و وەزیرەكان و بەڕیوبەرە گشتییەكان و ڕاوێژكارە كان و هەموو بەرپرسەكانی تری دام ودەزگاكانی حكومەت كەسانی سەربە دوو بەماڵەو دوو حیزبی فەرمانڕوان و شوێنیان بۆ دۆزراوەتەوە . بەرپرسی فەرمانگەو دام ودەزگاكانی حكومەت لە بری ئەوەی لەسەر بنەمای شارەزایی و لێهاتوی دانرێن ، لەسەر بنەمای حیزبی بون و لە ڕێگای لق و ناوچەو مەڵبەندو كۆمیتەكانی حیزبیەوە بۆ پۆستەكان دەپاڵێورێن . ئەوانە بۆیە دانراون كە وەلایان بۆ حیزب و بنەماڵە هەبێت و فەرمانی ئەوان جێ بەجێ بكەن . بەو هۆیەوە هیچ كاروباریك وەكوخۆی جێ بەجێ ناكرێت و دیاردەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و خۆ دەوڵەمەند كردن بۆتە سیما و كەلتورێكی ناشیرینی ئەم هەرێمەو هۆكاری وێرانبونی . كەسێك دەكرێتە سەرۆكی دادگا یان دەبێتە حاكم شایانی ئەو پۆستە نییەو موچەیەكی زۆری هەیە . كەسێك دەبێتە سەرۆكی زانكۆ یان دەبێتە ڕاگری كۆلیجێك كە بە قبوڵ خاس لە زانكۆ وەرگیراوە .بۆیە ئەمانە ناتوانن سەربەخۆبن لە كارەكانیاندا . كەسێكی وەكو توانا كەمال دەكرێتە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی كە بەنوكە قەڵەمێك و ئیمزایەك لە ماوەی یەك دەقیقەدا بە بڕیاری سەروی خۆی كەسێك دەكاتە ملیۆنێر . بڕیاردەدات شوێنی باخچە و شوێنی یاریگاو شوێنی قوتابخانەكان بكاتە شوێنی نیشتەجێبون . حاكمێك لەسەر بڕیاری حیزب حوكمی ناحەق بەسەر هاوڵاتیاندا دەدات و بەلایەوە ئاساییە . فەرمانگەی داواكاری گشتی بێدەنگە لە ئاستی بەهەدەردان و دزینی سامانی هەوڵاتیانی و داگیر كردنی موڵك و ماڵی گشتی كە بە ئاشكرا بە بەرچاویانەوە دەكرێ . خۆ ئەگەر نوسراویشیان بۆ بنوسی و ئاگاداریشان بكەیتەوە ، ئەوان هەر بێدەنگ دەبن چونكە پێیان وتراوە قسەنەكەن و ئەوە كاری ئێوە نییە . كەسێك دەكرێتە سەرۆكی زانكۆ گومان لە بڕوانامەكەی دەكرێت بۆیە ئاستی زانكۆكانی كوردستان لە خواری خوارەوەیە . كەسێك دەكرێتە وەزیر گرَێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەك ئێمزا دەكات تەنها بۆ مەبەستی دزیكردن و خۆ دەوڵەمەنكردنی خۆی . كەواتە هەنگاوی یەكەم لەڕێگای پێدانی پلەو پۆستەوە خەڵكیان خەساندوەو كردویانن بە كۆیلەی خۆیان . 2- لەهەرێمی كوردستان حیزب حكومەتی ڕاستە قینەیە و حكومەت شاگردی حیزبە . بەدیوێكی تردا حیزب حكومەتە لەناو حكومەتدا . بۆیە دەبینی ژمارەی ئەندامانی حیزب كە لە سەركردایەتی و بنكردایەتی و لق و ناوچەی پارتی و مەڵبەندو كۆمیتەكانی یەكێتی و ڕێكخراوە بەناو دێموكراتیەكان و كاروباری كۆمەڵایەتی و سوڵح و سەڵاحەت كار دەكەن ئەگەر زیاتر نەبن لە فەرمانبەرانی حكومەت كەمتر نین و ئەمانە هەمویان بونە بارێكی قورس بەسەر بودجەی گشتی خەڵكەوە چونكە هیچ كارێك بۆ میللەت ناكەن و ئەمانە كەسانی خەسێنراون و كراون بە كۆیلەی حیزب . كەواتە ئەو پارەیەی لەبەردەستدایە بەشی موچەی ئەو لەشكرە بێكارەی حیزبیش ناكات ، نەك ئەنجامدانی خزمەتگوزاری . 3- یەكێتی و پارتی دوو حكومەتی جیاوازن لەناو یەك حكومەتی درۆینەدا . هەر یەكەیان هێزی پێشمەرگەی تایبەت و ئاسایش و پۆلیس و دژە تیرۆر‌و دەزگاكانی زانیاری و پاراستنی خۆی هەیەو تەنانەت ناوەكانیشیان جیاوازە . هیچ لایەنێكیان ژمارەی تەواوی ئەوهێزانە نادەنە وەزارەتی درۆینەی بەناو پێشمەرگەو وەزارەتی دارایی . بۆیە بە ئارەزوی خۆیان چۆن و چەندیان بوێت دەیكەنە لیست و پارە وەردەگرن . ئەگەر بەدواداچونێكی وەرد بكەی لانی كەم لەناو هێزی پێشمەرگەدا بەقەدەر ژمارەی یەك لیوا بندیوار هەیە . فەرماندەی سەربازی نییە دەیان بندیواری نەبێت . ئەگەر بچیتە خواروە بۆ یەكەكانی پێشمەرگەو بەدواداچونی ورد بكەی ئەو كات تێ دەگەی چەند كەس ناوی لە لیستدا هەیەو چەند كەسیش بە ڕاستی ئەركی بینیوە . ئەوەتا پارتی بە ئارەزوی خۆی بێ ئەوەی پێویستبن هاتوە 6 هەزار ئاوارەی سووری كردۆتە پێشمەرگەو بۆ ئەوەی دژی كورد خۆی بەكاریان بهێنێـەوە و ئەوانە بونە ئەركی قورس بەسەر بودجەی گشتییەوە . پارتی ناوە ناوە فەوجێك بۆ كەسێك دەكاتەوە بۆ بەكار هێنانیان دژی یەكێتی و . ماوەی 10 ساڵە بەئاشكرا 500 دەرچوی زانكۆ دانەمزراون . بزانن چەند پێشمەرگەش شەهید بوەو چەند كەسیش ساڵانە خانە نشین دەبن و موچەكەیان دەبێتە نیوە . لە بری ئەوەی خەرجی موچە كەم ببێتەوە ساڵانە دەیان ملیار دینار خەرجی زیاد دەكات ئەمە بۆچی ؟. لەبەر ئەوەی بەدزیەوە لەناو هێزی چەكداردا بەردەوام خەڵك دادەمەزرێنن بۆ ئەوەی بیانكەنە كۆیلەی خۆیان و بەكاریان بهێنن دژی هاوڵاتیان . ئەو هێزە چەكدارەی یەكێتی و پارتی هەیانە بە ژمارە زۆر زیاترە لە ژمارەی سوپایەكی وەكو ئیسڕائیل كە شەر ِلەگەڵ هەموو عەرەب دەكات . ئەمە لە كاتێكدایە ئەم ژمارە زۆرەی چەكدارە تەنها ئەركیان بەرگریكردنە لە هەردوو بنەماڵەو ڕوبەڕوبونەوەی هاوڵاتیان . 4- بەشێكی هاوڵاتیانیان كردۆتە كۆیلەی خۆیان لە ڕێگای پێدانی زەوی . دامەزراندنی كەس و كاریان . بڕینەوەی دیوەخانانە بۆ كەسایەتییە دیارەكان . ناردنی ئوتومبێلی ئاخر مۆدێل بۆ هەندێك كەسی دیاری ناوكۆمەڵگا لە كاتی هەڵاَبژاردنەكاندا . ڕێگا پێدان و كار ئاسانیكردن بۆ هێنانی كەل و پەلی ماوە بەسەرچوو لەمەرزەكانە . لەم ڕێگایانەو بە شێوازی جۆراو جۆری ترەوە بەردەوام خەرێكی خەساندن و بە كۆیلەكردنی جەماوەرن واتە بیدەنگ كردنیان بەرامبەر بە تاوانەكانی خۆیان . جاری واهەیە كەسێكی هیچ نەبوی سواڵكەر لە ناكاو وەكو قارچك هەڵاَ دەتۆقی و دەبێتە كەسایاتییەكی دیار‌و دەوڵەمەند بە هۆی نزیكی لە كەسانی حیزبیەوە . گومانی تێدا نییە ئەویش بەدل َو بەگیان دەبێتە خزمەتكاری حیزب . 5- تا پێش ڕاپەڕین هەموو هێزی پێشمەرگەی كوردستانی هەموو لایەنەكان زیاتر نەبوە لە 7-8 هەزار پێشمەرگە ئێستا بچن ببینن چەند كەس بەناوی پێشمەرگەوە خانە نشینكراوە . .. خەڵكك هەیە لەحیم چی بوەو بەو هۆیەوە چاوێكی لەدەست داوە ، ئێستا بە پلەیەكی بەرز بەناوی پێشمەرگەو كەم ئەندام خانە نشینكراوە . كەسێكی تر لە تراكتۆر كەوتۆتە خوارەوە ، ئێستا عەمیدی كەم ئەندامە . بەهەزاران كەس كراوە بە شەهید كە هەر پێشمەرگە نەبوە . خەڵك هەیە بە ئاسایی مردوەو خراوەتە سەر لیستی شەهیدان . جگە لە هەموو ئەمانە ژمارەیەكی یەكجار زۆر هاوڵاتی هەیە كە بۆ یەك ڕۆژیش پێشمەرگە نەبوەو یەكێتی و پارتی هاتون موچەیان بۆ بڕیونەوە تەنها بۆ ئەوەی دەنگیان بۆ بدەن . خەڵك هەیە جاش بوەو بەرزترین موچەی هەیە . ئەگەر دەتانەوێت بزانن ئەم هەرێمە لە سایەی یەكێتی و پارتیەوە توشی چ كارەساتێك بوە ، بەیانیانی زوو پێش دەست پێكردنی دەوام بچن بۆ بەردەم فەرمانگەكانی حكومەت بەچاوی خۆتان دەبینن چەند ئافرەتی بە تەمەنی بەساڵاچو بە شەلە شەل و لارە لار دەچن بۆ پاك كردنەوەی فەرمانگەكان چونكە هەموو كەسێك بیزی نایەت ئەوكارە بكات . هەرئەم كەسە لە سەری مانگدا و لە كاتی خۆیدا موچە وەرناگرێـت و كە خانە نشینیش كرا دەبێ لە سەرەی موچە وەرگرتندا گیان لە دەست بدات . بەڵام لەولاوە سمێل بابرێك كە كاتی خۆی جاش بوەو لە لایەن ئەم دوو حیزبە فەرمانڕەوایە تاڵانچیانەوە موچەی باشی بۆ بڕاوەتەوەو گاڵتە بەخەڵك دەكەن . هەرچی سیفەتی حوكمڕانی هەیە لەم وڵاتەدا نییە . قوتابخانەی وا هەبوە 25 مامۆستای تێدا بوە 15 كاتیبەی هەبوە بەڵام دوو پێرەژنی داماوی بەسالاچوو هەبوە وەكو خزمەت گوزار ئاخر چۆن حوكمرانی بەمانە دەكرێت ؟. 6 –ئەو پارەیەی كە دراوە بە ئوتومبێل بۆ ئەندامانی سەركردایەتی و بنكردایەتی و كادیر‌و ئەندامانی هەردوو حیزب و كەسایەتیەكان و لەگەڵ حسابی مەسەرەفی بەنزین و خەرجی چاكردنەوەیان و لەگەڵاَ زۆرینەی ئەو ئوتومبیلانەی بۆ دام و دەزگاكانی حكومەت كڕاون كە زۆرینەیان هەر زیادەن و پێویست نین و بۆ ڕازیكردنی خەڵك كڕاون ،ئەگەر هەموو ئەو پارەیە حساب بكرێت بەلانی كەمەوە 20 كارگەی گەورەی پی َدادەمەزرێنرا ، كە هەر یەكەیان 500 كەس كاری تێدا دەكات . بەڵام هەموو ئەم بە هەدەر دانە بۆ ئەوەیە خەڵك بخەسێنن ، واتە بێدەنگیان بكەن و بیانكەنە كۆیلەو خزمەتكاری خۆیان . 7- بەڵام ئەوەی زۆر مایەی نیگەرانیە . ئەوەی زۆر مەترسیدارە . ئەوەیە كە لە ئێستادا نوخبەی ڕۆشنبیریش خەریكە بە تەواوی بخەسێَنرێت و بێدەنگ بكرێن . سەردەمانێك لە شاری سلێمانی نوخبەی ڕۆشنبیر ببو بە مەترسی گەورە لەسەر دەسەڵات . كەسانێك هەبون وەكو ئەستێرەی گەشاوە وابون لە ئاسمانی سلێمانیدا . قسەكانیان نوسینەكانیان لێدوانەكانیان ، نرخ و بایەخی خۆی هەبوو . خەڵك گوێی بۆ دەگرتن . بەڵام بەداخەوە ئەو دەنگانە نەمان و كپ كران .ئەم دەسەڵاتە لە ڕێگای پێدانی پلەو پۆست و موچەی باشەوە ، زۆرێك لەوانەی كڕێن و كردنی بە كۆیلەو گوێڕایەڵی خۆی . ئەوانە ژمارەیان زۆرەو بە باشیشی نازانم ناوی كەس بهێنم . هەرچی پەیج وسایتی ئینتەرنێتی هەیە تەنها ئەوانە نەبێت كە بەقەدەر پەنجەكانی دەستن ، هەمویان لە لایەن دەسەڵاتەوە كڕاون و خاوەنەكانیان بونە كۆیلە . دەسەڵات خۆی بە سەدان پەیجو سایتی كردۆتەوەو خەڵكی تایبەتی داناوە بۆ چەواشەكردنی كۆمەڵگا . كارەساتی گەورە ئەوەیە كە رۆِشنبیرێك ، خاوەن بڕوانامەیەكی بەرز ، خاوەن پۆَستێكی باڵا، خاوەن كەسایەتییەكی ناو شار بێدەنگ بێت و خۆی بە بەرپرسیار نەزانێت بەرامبەر بەو هەموو پێشێلكاریانەی بەرامبەر بە پیرۆِزیەكانی شار دەكرێت . ئێرە ئەوروپا نییە كەسێك شتێك لەسەر حكومەت بنوسێت و خێرا حكومەت وەڵام نەداتەوە یان ئیجرائات نەكات . ئێرە كوردستانە بەرپرسانی ئێرە نە گوێیان هەیە نە زمان نابێ هەر بەوە ڕازی بێت شت بنوسێت ، دەبێ ڕوی دەمیان تی َبكەیت و بڵێی ئەوەی نوسیومە لەگەَل تۆمە . جاری واهەیە هەر قسە ناكات و خۆی گیل دەكات . دەبێ ئەو كات دەست و یەخەی بگرێت و ڕای وەشێنێت و پێی بڵێی ئەوە لەگەڵ تۆمەو ئاگادار بەو خۆت گیل مەكە . باشە دەپرسم سەرۆكی پێشوی شارەوانی سلێمانی توانا كەمال كە بڕیاری دەركرد شوینی مەسڵەحەی كۆن كە بۆ باخچە دانرابوو ، 140 دۆنم زەوی كە بۆ یاریگای نێو دەوڵەتی دانرابوو ، بەشێكی ئەو زەویە بەتاڵانەی پشتی خەستەخانەی ئەنوەر شێخە كە ئێستا پەیمانگای وەرزشی پەروەردەی و كۆلیجی سەڵاحەدینی ئەهلی تێدایە بكرێنە شوێنی نیشتەجێبون و بازرگانی ، چەند كەس هاتە دەنگ وو چەند كەس شتێكی لەسەر ئەو تاوانە گەورانە نوسی كە ئەوە دەست درێژی كردنە بۆسەر پیرۆزیەكانی شار لە لایەن كۆیلەكی حیزبەوە . ئەو تاوانە لە هەر وڵاتێكی تری دنیا بكرایا ، شارێك دەخرۆشا . لەوڵاتان لەسەر بڕینەوەی درەختێك خەڵك خۆپیشاندان دەكات ، لەم وڵاتەی ئێمە لەسەر بڕینەوەی شارێك كەس نقەی لێوە نایەت بۆیە تاماوین دەبی َهەر كۆیلەبین ، كۆیلەی دەستی بیگانە بین یان كۆیلەی دەستی دەسەڵاتدارانی خۆمان ، جیاوازی نییەو كۆیلە هەر كۆیلەیە . باشە كەسێك بۆ جارێك باسی ئەوەی نەكرد بۆچی لە پردی كۆبانیەوە بەرەو هەواری شار بایی 60 ملیۆن دۆلار داگیر كراوە لە لایەن سەرانی حیزب و بنەماڵەوە بەڵام لەناو كارێزە وشكەوە تا دەگاتە پاركی ئازادی لە كیلۆمەترێك كەمترەو لە زەمانی سەدام حوسەینەوە بڕیار درابوو بكرێتە جوت سایدو قەرەبوی هەموو ئەو ماڵ و دوكانانەش كراوە كە بەر شەقامەكە دەكەون .لە ماوەی 31 ساڵی حوكمڕانی كورد‌و یەكێتی نیشتمانی كورستانە ئەم كیلۆمەترە نەكرا بە جوت ساید بۆ ئەوەی سیمای ئەم شارە كەمێك جوان ببێت و هاتوچۆش ئاسانتر بێت . بەڕێزان : ئەوانەی ئەم شارە بەڕێوە دەبەن خەڵكی ئەم شارەە نین و تەنها بۆتاڵانكردنی لێرەن . بۆیە دەبێ هەر خەڵكی ئەم شارە خەمی شارەكەی خۆیان بخۆن و لەسەر داگیركردنی بێنەدەنگ و بە ئاشكرا هاوار بكەن . باشە ئەگەر حاكمێكی ئەم شارە مامۆستایەكی زانكۆی ئەم شارە، ڕۆشنبیرانی ئەم شارە ، كەسایەتییەكی ئەم شارە ، خەمخۆرەكانی ئەم شارە نەیەنە دەنگ ئەی چاوڕوانی كێ دەكەن لە بری ئێمە بێتـە دەنگ و بەرگری لە پیرۆزیەكانی شارەكە بكات ؟. بەڕاستی سەیرە شاری هەڵمەت و قوربانیش ئاوا بە ئاسانی خەسێنراو بێدەنگ كرا‌و بو بە شاری كۆیلە خەسێنراوەكان و هەرگیزچاوەڕوانی ئەو سوگایەتییە لە دانیشتوانی شاری هەڵمەت و قوربانی نەدەكرا . لە هەر وڵاتێكی تری دنیادابوایە لەسەر داگیركردنی شوێنی یاریگاكەو شوێنی باخچەو هەموو شار بەیەكەوە دەڕژانە سەر شەقامەكان . لانی كەم وەرزشە وانەكان . ئەی باشە ئەم هەموو یانە وەرزشیانە چین و چ كارەن ؟. بەڵام داماوانە نازانن كە بە ناوی یانەی وەرزشی و وەرزشەوانەكانەوە نێوەی زەوی ئەم شارە بەتاڵان براوە و فرۆشراوە , . كاتی ئەوەیە هەمومان بەیەكەوە بێینە دەنگ . ڕۆشنبیر بەرپرسیاریەتێكی قورس و گەورەی دەكەوێتە ئەستۆ و زۆر شتی گەورەشی پێدەكرێت ئەگەر ئیرادە هەبێت . خۆ ئەگەر وریاش نەبێت دەكەوێتە بەر ڕەخنەی زۆر قورسەوە . لە بیرتان نەچێت ڤلادێمیر لینین دەڵێت : ڕۆشنبیران بەتواناترین خەڵكن بۆ خیانەت، چونكە بەتواناترن لە خەڵكی تر بۆپاساو هێنانەوە . كۆتا قسەشم ئەم چەند قسە جوانەیە كە لە فەیسبوكەوە وەرم گرتون و بەڕاستی زۆر جوان و پڕبایەخ و پڕ بە پێستی خۆیەتی كە بەم دەسەڵاتەی ئێستا بوترێت . حكومەتەكەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە ژێر دوو ناوی پارتی و یەكێتیدا لەسەر ئەم بنەمایانەی خوارەوە پێك هێنراوە : پەڕلەمان شاگردی حكومەتە . حكومەت شاگردی حیزبە . حیزب شاگردی بنەماڵەیە . بنەماڵە غولامی بێگانەیە . خۆشم ئەمەم بۆ زیاد كرد ، میللەتیش قوربانی و ڕەنجەڕوی دەستی ئەمانەیە . 22/5/2022
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج له كاتێكا ئێمه كۆستمان كه‌وتوه ، له كاتێكا سوپای داگیر كه‌رو دڕنده‌ی تورك به به‌ر چاوی دنیاوه ، دێت له سنوری قه‌ڵاسێوكه‌و شوانی كیمیا بارانكراوی ده‌ستی به‌عس ، كه‌س و كاره ئهنفالزهدهكهمان شه‌هید ده‌كات ، له كاتێكا هاوارو گریانی خوشك و كه‌س و كاری كاك ئیسماعیل و كاك ئارام ئاسمانه‌كان شه‌ق ده‌كات و به‌ره‌و لای خوداوه‌ند به‌رز ده‌بێته‌وه ، ده‌نگه نهشازو ناشرین و ناخۆشه‌كه ده‌نگه‌كه‌ی خۆمانه كه ده‌ڵێت په‌كه‌كه بۆ له هه‌رێمن ، ئه‌و ناڵێت توركیا بۆ له ئاخجهلهرو شوان خه‌ڵك ده‌كوژێت ، فڕۆكه‌ی ده‌ست و دیاری ناتۆ چی ده‌كات به ده‌ست توركه‌وه تا له سنوری كه‌ركوك كورد تیرۆر بكات . ئه‌و ناڵێت توركیا بۆ لێره ده‌مانكوژن ، یه‌خه‌ی كچ و كوڕهكوردهكانی باكورو رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت ، ئێوه بۆ لێره‌ن ، له كاتێكا ئه‌و كچ و كوڕانه ئه‌گه‌ر چه‌كدار و گهریلابن شه‌ره‌فی كورد ده‌پارێزن ، وه‌ك چۆن له هه‌ولێرو شه‌نگال و كه‌ركوك و مه‌خمور ئه‌وه‌یان كرد‌و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش سوپاسی كردن ، ئه‌وان لێره‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیشتمانیان داگیر كراوه ، وه‌ك چۆن ئێمه‌ش له باكورو رۆژهه‌ڵات بووین زه‌مانێك ، ئه‌وان هاوكاری به‌عس و تورك و فارسیان نه‌كردووه بۆ كوشتنی هاوزمانهكهیان وه‌ك چۆن ئێمه له هه‌فتاو نۆو سه‌ره‌تای هه‌شتاكان و شه‌سته‌كان و نه‌وه‌ده‌كان و زۆر سات و سه‌رده‌می تر كردومانه ، تۆ كه جاسوسی به‌سه‌ریانه‌وه ده‌كه‌یت ، كه بنكه‌و باره‌گاكان و نه‌خۆش و بریندار‌و كهمئهندامهكانیشیان بۆ تورك ئاشكرا ده‌كه‌ی ، كه بۆ پاره‌یه‌كی كه‌م خۆت و نیشتمان و شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و شكۆت ده‌فرۆشی ، مافی ئه‌وه‌ت نیه بڵێی ئه‌وان بۆ لێره‌ن ، ئاواره‌و كۆچبه‌رو په‌نابه‌ری كورد له ده‌ستی سته‌می داگیر كه له كوێ نین ، تورك ئه‌وه‌نده بێشه‌ره‌فه داوای راده‌ستكردنی ئامینه كاكه باوه‌ی ژنه بهڕومهت و ئازا‌و چهپهكهی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات كه ده‌یان ساڵه پارله‌مانتاری سویده‌و ناسنامه‌ی سویدی هه‌یه ، تۆش له نیشتمانی خۆیدا ده‌ڵێی ئیلامیهك و كرماشانیهك و ئامهدیهك و وانیهك نابێت لێره بن ، ئاوڕێك له شكۆی خۆت بده‌ره‌وه . ئه‌وه چ كهرامهتێكه مرۆڤ به هاوزمانهكهی خۆی بڵێت بۆ لێره‌ی ، باشه خۆ محه‌مه‌د زه‌كی گه‌ریلا نه‌بوو كاسبێكی ئه‌م سه‌رزه‌مینی خودایه بوو ، بۆ بۆ بله‌ی هونه‌ری كوردی دزو ئیلنور جهفیك و میت و جاسوسی تورك هه‌بێت له هه‌ولێرو سلێمانی و هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌رێكی هه‌رێم بن ، به‌ڵام بۆ مام شوكری نا ، پیاوبه بڵێ توركیا چی ده‌كه‌ن لێره ، بڕۆ وه‌ك گه‌نجه‌كانی شیلادزێ ئاگر له باره‌گاكانیان به‌رده، هه‌ر ئه‌وه‌ش ناتوانی ، دوو قسه بكه، ئه‌وه‌ش ناوێری لانی كه‌م بێده‌نگ به‌و ده‌مت ببه‌سته ، قسه زۆره بۆ وتن ، ئێستا كه ئێمه له پرسه‌ی شههیدهكانداین ئه‌و كه‌سه كه‌سه ئه‌لفێكی به‌سه .
به‌ناز حەمهرەشید هه‌رچه‌نده کاریگه‌رییه‌کانی راگه‌یاندن زۆرن به‌ڵام یه‌کێک له‌و کاریگه‌ریانه‌ی کهراگهیاندن له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر دروستی ده‌کات کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵایه‌تییه که ره‌گه‌زێکی گرنگه بۆ پاراستنی سیستم و سه‌قامگیری هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌ک ، مه‌به‌ست لێی ئه‌وده‌سه‌ڵاته نهبیراوهیه که تاک حسابی بۆده‌کات واتا لهبهرچاویدهگرێت و به‌پێی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات لهناوئهوکۆمهڵهی تیایدا ده‌ژی ، رایسمان (3)جۆر کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاکردۆته‌وه : یه‌که‌میان : له‌رێی ره‌چاوکردنی ئه‌و به‌هاو عورفانهوه یه‌ته‌دی که کۆمه‌ڵ به‌پێی مێژوو قبوڵیکردووه و په‌یوه‌ندی به‌و عورف و داب ونهریتهوه هه‌یه که له کۆمه‌ڵدا پیاده ده‌کرێت ، دووه‌میان: ناوخۆییه‌و په‌یوه‌ندی به قه‌ناعه‌ت و به‌های که‌سه‌که‌وه هه‌یه ، له‌ژێر رۆشنایی ئهوپێوهرو بههایانهدایه که له‌خودی تاک خۆیدایه وه‌کو : خۆبه‌زلزانی و خاکیبون و رێزگرتن و هتد سێیه‌میان: ده‌ره‌کییه‌و په‌یوه‌ندی به قبوڵکردن ورازیبونی که‌سانی دیکه‌وه هه‌یه له رێی پابه‌ندبونی تاک به‌هه‌مان هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵکانی تره‌وه واتا ده‌بێت وه‌ک خه‌ڵکی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌یت.. راگه‌یاندنیش گرنگترین ئامرازی کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵایه‌تییه، بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامرازێکی جه‌ماوه‌رییه په‌یامه‌کانی ده‌گاته زۆرترین که‌س که‌ئه‌مه‌ش یه‌کێکه لهخاسیهته گرنگه‌کانی ، هه‌روه‌ها خه‌ڵک بۆبه‌ده‌ستهێنانی زانیاری وه‌ک سه‌رچاوه پشتی پێده‌به‌ستێت و تاراده‌یه‌کیش بیروباوه‌رو جۆری ژیانیان دیاریده‌کات ، هه‌روه‌ها راگه‌یاندن له‌رێی ریکلامکردن بیرورا‌و بیری دیاریکراو ده‌کاته عورف و دواتر جه‌ماوه‌ر قبوڵی ده‌کات ، رۆڵی راگه‌یاندن له پرۆسه‌ی کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کخستنی خه‌ڵکه له‌سه‌ر (رۆشنبیر)یه‌ک کهدهرچون لێی قورسه ، جۆری رهفتارهکانیش که خه‌ڵک له راگه‌یاندنه‌وه فێری ده‌بێت به‌پێی تێپه‌ربونی کات لای زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌بێته عورف و لاساییکردنه‌وه وده‌بێته به‌شێک له رۆشنبیری کۆمه‌ڵ ، بێگومان راگه‌یاندن ده‌توانێت به ئه‌رێنی و نه‌رێنی کار له‌سه‌ر دروستکردنی ئه‌م کاریگه‌رییه بکات ، واتا ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنێک بییه‌وێت کار له‌سه‌ر بابه‌تێکی ناباو به‌کۆمه‌ڵگه بکات و مه‌به‌ستی بێت بیکاته باو جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر رابهێنێت ئه‌وا له‌رێی کارکردن له‌سه‌ری ده‌توانیت بیکات وه‌ک ئه‌وه‌ی له هه‌ندێک راگه‌یاندنی کوردی‌دا ده‌یبینین.. پێشتر زۆر نامۆ بو ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت بکرایه به‌ڵام ئێستا کار له‌سه‌ر به‌باوکردنی هه‌ندێک بابه‌ت و ره‌فتار ده‌کات ، چونکه بیرمان نه‌چێت فێربون و لاسایکردنه‌وه هه‌یه ودواتریش ئاسایی ده‌بێته‌وه لای وه‌رگر و ئه‌گه‌ری دوباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌یه چونکه بینه‌ره‌کان جیاوازن له‌ئاستی رۆشنبیری ئاست نزم تا ئاست به‌رز ، ئه‌گه‌ر راگهیاندنێکیش بییه‌وێت کار له‌سه‌ر راهاتنی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر بابه‌تێکی ئه‌رێنی وه‌ک به‌ها جوانه‌کان بکات ئه‌وا ده‌توانێت کاری له‌سه‌ر بکات و له مێشکی جه‌ماوه‌ردا بیچهسپینێت و بیکاته عورف و به‌شێک له‌رۆشنبیری کۆمه‌ڵ ، بۆیه پێویسته راگه‌یاندن زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامدا بکات.. . * مامۆستای زانکۆ
هیوا سەید سەلیم دوای ئەوەی جینینن پلاسخارت، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق بۆ جاری دووەم لەسەر کێماسیەکانی نێو پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هۆشداری دایە بەرپرسان و حزبەکانی هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ لەمەراسیمی دەرچوونی ژمارەیەک خوێندکار لەخولی ئەفسەرانی قەڵاچوالان لەسەر زاری هەریەک لەنێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەروەها شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوێبیستی بەشێک لەو قسەو ڕەخنانە بووینەوە کە پێشتر کەسانی وەک جینین پلاسخارتو دۆستانی دیکە لەباڵوێزی ولاتانو کەسانی چاودێرلە بەرپرسانی هەرێم و حزبە باڵادەستەکانیان دەگرت. پرسی دەستوەردانی حزبی لە کاروباری پێشمەرگە لەلایەن (پارتی و یەکێتی)وە، هەرەوها هەنگاونەنان بە ئاڕاستەی یەکگرتنەوەی ڕاستەقینەی هێزی پێشمەرگە، لە سوپایەکی یەکگرتووی نیشتمانی، بەشێک بوون لە وتاری ئەمڕۆ نێچیروان بارزانی و تەنانەت وەزیری پێشمەرگەش کە لە مەراسیمەکە پێشکەشیان کرد. بەدەر لە بارودۆخی پێشمەرگە کە پشکی شێری وتارەکان بوون، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵوەستەی لەسەر ئەو کرد کە:"نابێت دامەزراوەکانی وەک حکومەت و پەرلەمان و دامەزراوەی دادوەرەی لە ململانێ سیاسیەکان تێوە بگلێن" ئەوە رێک ئەو رەخنەیە کە هەفتەی رابردوو پلاسخارت لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایش لە هەرێمی کوردستانی گرت، کاتێک باسی لە دوو ئیدارەی زەرد و سەوزیبۆ ئامەدەبووان کرد. زەقکردنەوەی مەترسیەکانی سەر هەرێمی کوردستان کە بە ڕوونی لە وتارەکانی مەڕاسیمی قەلاچۆلان بیستران، ڕێک ئەو هۆشداریەیە کە هەفتەی ڕابردوو نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان و تەنانەت باڵوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دوو بۆنەی جیادا باسیان لێوەکردبوو. شایانی باسە ووتنەوەی قسەی دۆستان لە زاری گەورە بەرپرسانی هەرێم بۆ حاڵی دەردی هەرێمی کوردستان بەس نیە، بگرە دەبێت ئەو جۆرە هۆشداریدانە هەموو لایەک ڕابچڵەکێنێت بە ئاڕاستەی هەنگاونانی جدی بۆ چارەسەری کێشەکان. ئەوەی لێرەدا جێگای هەلوەستەیە ئەوەیە کە لە هەرێمی کوردستاندا گرنگە بەرپرسان لە نیگەرانیەکانی خەڵکی کوردستان تێگەیشت بن،جگە لەوش باسکردن لە مەترسی لەتبوونی ئەو هەرێمە و گواستنەوەی ناکۆکیەکان بۆ شەڕی دەسەڵات، کە هەرێمی کوردستان بەرەوە لەتبوونئ گەل و خاکەکەی ببات پرسێک بوو باسی لیوەکرا. شایانی باسە، ساڵی پار جینین پلاسخارت، لە کۆنفراسێکی زانکۆی ئەمەریکی لە دهۆک زۆر ڕاشکاوانە وتبووی:" مانەوەی ئەزموونی هەرێمی کوردستان تا سەر زامن نیە" دوای ساڵێک لەو قسەیەی ئەو جارەیەیان هەفتەی ڕابردوو لە راپۆرتێکیدا کە پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردبوو لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی بۆ بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان هەمان هۆشداری لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان دابووەوە. بۆیە دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوو شەڕە قسە لە نێوان حزبەکانی دەسەڵات تا ئاستێک هێورکرایەوە، لەم بۆنەیەشدا کێماسیەکان بەشێکیان باسیان لێوەکرا، ئیدی خەڵکی کوردستان لە چاوەڕوانی هەنگاوی کرداری دەبێت، بۆ چارەسەری ئەو قەیرانانەی کە بە هۆی شەڕ لەسەر داهات و پۆست بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە و خەلکەکەش باجە گرانەکەی داوە. حزبەکان بە ئاڕاستەی چارەسەر نەڕۆن، دەبێت چاوەڕان بن دۆستان پشتمان تێبکەن،دواتر ولاتانی دەوروبەر ئەو دۆخە خرابەی ناوخۆی هەرێمی کوردستان باشتر بۆ خۆیان بقۆزنەوە، بە ئامانجی لاوازکردن و تەنانەت نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، کەواتە دوای ئەوەی لە هۆشداریەکە گەیشتن لە مەترسیەکانیش بگەن، ئەوسا چارەسەر ئاسان دەبێت.
دڵشاد عەبدولڕەحمان زۆربەی ئەوانەی لەتەمەنی ئێمەمانانن ولەکاتی خۆیدا سەریان لەئەدەب وسیاسەت خوراوە،هەم ناوی موزەفەر نەوابیان وەک شاعیرێکی بەرهەڵستکاری عێراقی بیستوە،هەم سەرسامیش بوون بەشیعری پاکانە،کەشاعیری شەهید دڵشاد مەریوانی بەزمانێکی ئێجگار پاراو،وەریگێڕاوەتە سەرکوردی و ڕەوانشاد حەمەجەزای هونەرمەندو پێشمەرگەش کردویەتیە لاواندنەوەیەکی کاریگەر.ئەوەی هانیدام بۆدەربڕینی ئەم سەرنجە ،ئەونوسینانەیە کەلەدوێنێوە بەهۆی مەرگی نەوابەوە دەنوسرێ هەمووان بەهەمان نەفەسی جاران ستایشی شیعری پاکانە دەکەن.من کەوەک ئەوزۆربەی هاوڕێیانە لەکاتی خۆیدا بەوشیعرەسەرسام بووم،وەلێ لەئێستاداتەواوتێڕوانینم گۆڕاوە.لەئێستاداکەئەوشیعرەدەخوێنمەوە چەندین پرسیارم لادەوروژێ کە حەزم کرد لەگەڵ ئێوەدابیانکەمە دەرگایەک بۆگفتوگۆ.دایکەکە دەڵێ ئەگەر تۆ پاکانە بکەی ئێمە چۆن ڕوومان بێ لەکۆڵاندا سەرهەڵبڕین؟واتە قیروسیالەخۆت بکە بۆئەوەی ئێمە سەربەرزبین!بەتێڕوانینی ئێستای من ئەوە ئەوپەڕی خۆپەرستیەلای دایکەکەوە.دایک دەڵێ گوێ مەدەرە مناڵەکەت کەهەتیودەبێ،حزب دەبێتە باوکی،بەتێڕوانینی ئێستام نەک حزب بەڵکو هیچ کەس جێگای باوک ناگرێتەوە دەکرێ ئەوهاوڕێیانەی باوکیان شەهیدبوون ،لەسەر ئەوبڕگەیە قسەیان هەبێ.بەتێڕوانینی ئێستام ئەوشیعرە پڕە لەهاندانی مەرگ دۆستی لەپێناو گۆڕینی دەسەڵات وسەندنەوەی حوکمڕانی لەحزبێک بۆحزبی شاعیرکەڕوداوەکانی ئەم دەیان ساڵەی ڕابردو سەلماندیان کە هەم پاکانە ئەو ڕسوابونەی بەرهەم نەهێناوە نەبۆ پاکانەنوسەکان،نەبۆ کەس وکاریشیان وەنە ئەوانەی لەبری پاکانەش ،شەهیدبوون تاجی سەروەری کراوەتە سەر ڕۆڵەکانیان .بەکورتی وکرمانجی لەئێستادا من وای دەبینم ئەوخەباتەی نەواب وهاوڕێکانیان دژی حکومەتە عێراقیەکان دەیانکرد هیچی شایانی قوربانیدان نەبوو بەگیانی خۆیان،چونکە خەباتێک بوو بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی حزبێک بەدەسەڵاتی حزبێکی تر، نەک بەرگری لەنیشتمان یان خەبات بۆڕزگاری وسەربەخۆیی.خەباتی ئێمەی کورد جیاوازبوە لەخەباتی عێراقیەکانی تر بۆیە شەهیدبوون وگیانفیداییش بۆئێمەئەگەر پاساوێکی هەبووبێ ،بەدڵنیاییەوە ،بۆ عێراقیە بەرهەڵستکارەکانی تر پاساوێکی ئایدۆلۆجی وابوە کەژیانی مرۆڤەکانی لا بێ بەهابوە،چونکە هەرگیز گۆڕینی دەسەڵاتێک بەدەسەڵاتێکی تر،هێندەناهێنێ کەمرۆڤ گیانی خۆی بۆببەخشێ،یان هانی خەڵکی بدابۆگیانبەخشین،بەتایبەتیش کەهیچ گرەنتەکیش نیە حزبەکەی تر کەهاتە سەردەسەڵات لەڕێڕەوی حەکمڕانیدا لەوەی پێشوتر دادپەروەرتر دەبێ ،کەئەگەرواش بێ دیسان هەر قوربانی بەگیانبەخشین ناهێنێ.
