مەلا فەرمان بۆ سازکردنی زەمینەی لێکتێگەیشتن و کارکردن بۆ تەبایی و سازان نەک هەر لە بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتوە، بەڵکە دەیەوێ لە سلوکی رۆژانەی تەواوی هەڵسوڕاوەکانیدا رەنگبداتەوە. لێرەوە گۆڕان کار دەکات لە 1. سڕینەوەی رق و کینەی سیاسی بۆماوەیی. 2. رەوانەوەو نەهێشتنی شەڕی ناوخۆ و تارماییەکانی. 3. رێزگرتن لە بڕیاری زۆرینە. بۆ رێکەوتنێکی سەرکەوتو و بەرهەمداریش پێمان وایە، پێویستە: 1. زەمینەسازی لە بنکەی جەماوەری حیزبەوە بۆ بکرێت، چونکە لەم سەردەمە زۆرێک لە لوتکەکان ئاشتی و تەباییان بەندە بە هاوجوتبونی بەرژەوەندیە بازرگانیەکانیانەوە نەک پرەنسیپە حیزبی و بەها نیشتمانیەکان. 2. گێڕانەوەی متمانە لە نێوان کادرە مەیدانیەکان. 3. بۆ گێڕانەوەی متمانە پابەندبونە بە بەڵێنەکان و جێبەجێکردنیان. گۆڕان و رێکەوتنەکان 1. لە قۆناغی ئۆپۆزسیۆن و لە حکومەتدا دەتواندرێت پەیوەندیەکانی لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتو بە رێکەوتنێکی سەرکەوتو دابنرێن. 2. گۆڕان و یەکێتی: ئەگەرچی لە نێوان بەشی زۆری بنکە جەماوەرییەکەی هەردولا پەیوەندیەک و لێکنزیکیەکی باش هەیە، تا ئەو رادەیەی لە هەندێ شوێن ناسینەوەیان ئاسان نیە، بەڵام پابەند نەبونی سەرکردایەتی یەکێتی بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێکەوتنەکان، لە دەباشانەوە تا رێکەوتن لەسەر ئیدارەی سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە پەیوەندیەکانی هەردولای لاواز کردوە. 3. گۆڕان و پارتی: پەیوەندی نێوان بنکە جەماوەریەکەی ئەم دو حیزبە بە پێچەوانەی ئەوەی یەکێتی جۆرێک لە دوری لە ماوە و بۆچونەکان بۆ ژیان و حوکمڕانی دەبیندرێت. بۆیە سەرکەوتنی رێککەوتنی نێوان ئەم دو لایەنە پێویستە: - کار بکرێت بۆ گێڕانەوەی متمانە لە نێوان هەردولا لە سەرەوە بۆ خوارەوە.سەرکردایەتی پارتی پێویستە پابەندبێ بە بەڵێنەکانی و جێبەجێیان بکات. باشترە لە بری رێککەوتن ناوی هاوپەیمانی بۆ دامەزراندنی کابینەی نۆ دابنرێت. ئەم هاوپەیمانیە لە تیۆری و سەر کاغەز خاڵی باش و بەرهەمداری تێدایە، بۆ زەمانەتی جێبەجێکردنیشی باشترە چاوەڕوانی بواری کرداری بکرێت. ئەوەی رۆشنبیران بە خەتەر دەیبینن لە کابینەی نۆ لەچوار ساڵی داهاتودا، بونی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەیە لە دەست پارتی: پەرلەمان، حکومەت هەرێم. گۆڕان و دامەزراوەکانی حکومەت کاتێ کە دامەزراوەیەکی حکومەت وەک پێویست کارەکانی جێبەجێ ناکات، گۆڕان دەستکراوەیە لە رەخنە گرتن لە ئەدای ئەو دامەزراوەیە، ئەگەر کاری ئەو دامەزراوەیە هەڵسوڕاوێک بەڕێوەی ببات. بەجێهێشتن لە نیوەی رێگە قسەیەکە هەق نیە لە سیاسەت و لە رێکەوتنی سیاسی و هاوپەیمانیدا بگوترێت، چونکە هەرکاتێ کە لایەنێک بە بەڵێنەکانیەوە پابەند نابێت لایەنی دوەم هەنگاو دەنێ، ژن و مێرد با خاوەنی مناڵ‌یش بن، کاتێ کە رێکنەبون باشترە بڕیاری جیابونەوە بدەن. لە کاتێکدا کەس هیوای بۆ ناخوازێ. بێمتمانەیی لەم هاوپەیمانیەی نێوان گۆڕان و پارتی ئەگەرچی ناوەڕۆکی باشی هەیە، بەڵام لەسەر بنەمای ئەزمونی رابوردو، زۆرن ئەوانەی لە دڵسۆزی بۆ پرۆسەی دیموکراتی و بەرژەوەندیە نیشتمانیەکان لە لایەکەوە بە حەزەر و گومانەوە دەڕواننە تەمەندرێژی و جێبەجێکردنی ئەم هاوپەیمانیە. لە لایەکی تریشەوە خۆڕاپسکانی یەکێتی نیشتمانی تا رادەیەک ترس و دڵەڕاوکێی لا دروست کردون.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج بیرخستنهوهیهكی خێرا له 30ی كانونی دوه‌می 2005 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كرا ، له كه‌ركوك : لیستی برایه‌تی كه‌ركوك ژماره 367له كۆی 41 كورسی 26 كورسی هێنا لیستی به‌ره‌ی توركمانی عیراقی ژماره 175 ، 8 كورسی هێنا لیستی گردبونه‌وه‌ی كۆماری عیراق "هی عه‌ره‌به‌كان " ژماره 299 ، 5 كورسی هێنا هاوپه‌یمانی ئیسلامی توركمانی ژماره 178 كورسیه‌ك گردبونه‌وه‌ی نیشتمانی عیراق ژماره 289 كورسیه‌ك به‌م جۆره لیستی برایه‌تی كه‌ركوك كه لیستی لایه‌نه كوردیه‌كان بوو بووبه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان ، یه‌كێك له هۆیه‌كانی كه‌مبوونی ده‌نگی عه‌ره‌بیش ئه‌وه‌بوو عه‌ره‌به‌كان زۆر كه‌م به‌شداریان كرد. له 6ی 3ی 2005 یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن به ڕێوه چوو ، كۆبونه‌وه‌ی یه‌كتر ناسین و سوێند خواردن بوو دادوه‌ر زاهیر حه‌مزه سه‌لمان سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌ی كرد . له دوای ئه‌و كۆبونهوهیهوه تا 41 كۆبونه‌وه جارێك عه‌ره‌ب و جارێك توركمان و جارێك پێكه‌وه داكێڵی دانیشتنه‌كانیان ده‌كرد ده‌نگه هاتوهكان به‌مجۆره بوو : لیستی برایه‌تی كه‌ركوك " 237303" ده‌نگ 3، 59% ده‌نگه‌كانی هێنا لیستی به‌ره‌ی توركمانی" 73791" ده‌نگ 4، 18% ده‌نگه‌كانی هێنا گردبونه‌وه‌ی كۆماری عه‌ره‌بی " 43635" ده‌نگ 8، 10% ده‌نگه‌كانی هێنا هاوپهسمانی ئیسلامی توركمانی " 12678" ده‌نگ 1، 03% ده‌نگه‌كانی هێنا گردبونه‌وه‌ی نیشتمانی عیراقی " 12329" ده‌نگ 1، 03% ده‌نگه‌كانی هێنا رۆژی هه‌ڵبژاردن له داقوق پیاوێكی كورد دوای ده‌نگدانی له‌بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه پاش سوپاسگوزاری خودا دڵی وه‌ستاو مرد ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه : لیستی برایه‌تی ناوی برایه‌تی بوو ،به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یانتوانی برابن ، له به‌رانبه‌ردا ئه‌و عه‌ره‌ب و توركمانهی به لیستی جیا ده‌رچووبوون دواتر چوونه پاڵ لیستی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان و هه‌ڵوێستیان بووبه یه‌ك . ناوی ده‌رچوه‌كانی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك : رزگار عه‌لی عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا رێبوار فایه‌ق محه‌مه‌د كه‌مال ساڵح په‌روین محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا ره‌زا گه‌لاوێژ جه‌بار مه‌جید مه‌حمود محه‌مه‌د مه‌جید عه‌لی نامیق مه‌جید سلڤانا بۆیا ناسر عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د عیرفان جه‌مال جوان حه‌سه‌ن عارف جه‌مال مه‌ولود باپیر ئازاد سابیر محه‌مه‌د نه‌سرین خالید وه‌هاب ئاوات مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین ساهیره سه‌یفه‌دین نوری شێرزاد عادل خورشید بابه‌كر سدیق ئه‌حمه‌د ئهڵماڵ فازڵ كه‌مال ریاز محه‌مه‌د دانۆك جه‌واد جاسم حمهمهد له‌یلا محه‌مه‌د خزر ئیراهیم خه‌لیل ره‌شید دڵشاد پیرۆت لیستی كۆماری عیراقی عه‌ره‌بی بورهان موزهر عاسی راكان عه‌لی سه‌عید رهمڵه حه‌مید ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د خه‌لیل وه‌فیق عه‌بدوڵا سامی عاسی لیستی به‌ره‌ی توركمانی عه‌لی مه‌هدی سادق حه‌سه‌ن تۆران به‌هادین ژاڵه یونس ئه‌حمه‌د ته‌حسین مه‌حه‌مه‌د عه‌لی قاسم حه‌مزه ئه‌حمه‌د تور‌كان شكور ئه‌یوب تۆرهان مه‌زهه‌ر حه‌سه‌ن دوو كه‌سه‌كه‌ی تر كه توركمانێك و عه‌ره‌بێك بون مه‌جید عیزه‌ت جومعه محه‌مه‌د خزر غه‌رب ئهمناوانه دواتر گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات ، ئه‌وه یه‌كه‌مین 41 كه‌سن . پارتی و یه‌كێتی چیان كرد : له راستیدا پارتی و یه‌كێتی له كه‌ركوك له بری پێكه‌وه كاركردن و پێكه‌وه ئیشكردن له سه‌ر ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی شه‌قامی توركمانی و عه‌ره‌بی به لای خۆیاندا رابكێشن ، كه‌وتنه دابه‌شكردنی زۆربه‌ی پۆسته‌كان په‌نجا به په‌نجا ، له پۆلیس ، ئاسایش ، فه‌رمانگه‌كان شه‌ڕی زیاتر له سه‌ر ئه‌وه بوو كامیان باشتر جێی پێی خۆیان قایم كه‌ن ، بۆ ئه‌و شه‌ڕوو ململانێیه ده‌یان چیرۆك و حه‌كایه‌تی سه‌یرمان لایه ، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی لای ئه‌مه‌ریكیه‌كان یه‌كتر ناشرین بكه‌ن و وابكه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كان له هه‌ندێ پرسا دژی لایه‌كیان ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن . پارتی و یه‌كێتی به درێژای 12 ساڵ نه‌یانتوانی چاره‌سه‌ری بچوكترین كێشه‌ی كه‌ركوك بكه‌ن . نه‌یانتوانی به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌وه كه له به‌غداو هه‌رێم هه‌یانبوو ماده‌ی 140 جێبه‌جێبكه‌ن نه‌یانتوانی بڕوابه توركمان و عه‌ره‌ب بێنن كه ده‌توانن په‌ره به پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه بده‌ن نه‌یانتوانی ئاسایش یه‌كبخه‌ن نه‌یانتوانی چوار گوند به ڕێكی ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه له 12 ساڵدا هیچێكی ئه‌وتۆیان بۆ نه‌كرا . مه‌سه‌له‌ی نه‌مانی پاره‌و گه‌نده‌ڵی و دزینی نه‌وت و هه‌موو ئه‌وانه بخه لاوه . له دوای ریفراندۆم و دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی پێشمه‌رجی به‌شداری ریفراندۆمی به‌سته‌وه به به‌شداری ناوچه دابرێنراوهكانهوهو دواتریش به‌رپرسانی كهركهكیان كه ناڕازی بوون ناچار كران ملبده‌ن ، روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕوویانداو پارتی و یه‌كێتی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یان كیلۆمه‌تر له‌و دیوی كه‌ركوكه‌وه بوون ، به‌ڵام بێ به‌رگری و به بێ به‌رنامه‌یه‌كی دروستی شه‌ڕكردن ، یان كشانه‌وه ، به شێوه‌ی شكان شكان و هێزه زۆر‌و زهوهندهكه پرش و بڵاو بونه‌وه ، من رۆژی روداوه‌كه به یه‌كێ له ئامر لیواكانم وت چی ڕووده‌دا ئه‌وكی پڕ بوو له فرمێسك و هیچی نه‌وت . له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر : یه‌كێتی به بێ چه‌ك له كه‌ركوك مایه‌و ه پارتی كشایه‌وه بۆ هه‌ولێر راكان سه‌عید له كوتله‌ی عه‌ره‌بی كه كوتلهیهكه له كورد‌و توركمان كه‌متر بووبه پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ت لایه‌نه‌كانی تر به تایبه‌ت گۆڕان و ئیلامیهكان هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو رێبوار تاڵه‌بانی له یهكگرتووبهرهو هه‌ولێر رۆیشت و نه‌گه‌ڕایه‌وه نه‌جمه‌دین كه‌ریمی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارێزگاری له به‌ر دڵانی ئه‌و حزبه چووه هه‌ولێرو پشتی كرده حزبه‌كه‌ی گروپێك له ناو یه‌كێتیدا كه له خانه‌واده‌و نزیكی مام بوون به خائین ناویان برا ئێستا چی ده‌كرێت : یه‌كێتی له خۆشخهیاڵیهكی زۆردایهو چه‌ندین جار وتویانه ناوی پارێزگار له گیرفانماندایه ، به‌ڵام تا ئێستا بۆ ئه‌وه ناوێكی دیاری كراویان نیه‌و چه‌ندین ناو باس ده‌كرێت . پارتی له‌مپه‌ری سه‌ره‌كی به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كهركوكیشه " واته پارتی نایه‌وێ پارێزگار یه‌كێتی بێت " گۆڕان و ئیسلامیه‌كان و شیوعی و ئه‌وانی تر له‌و پرسه‌دا به نرخی نه‌بوون ئه‌گه‌ری زۆره مانگی 11ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكرێت به كه‌ركوكیشه‌وه ، واته به‌گشتی ماوه‌كه‌ی 9 مانگی تره ، بڕواناكه‌م له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ چاره‌سه‌ر كه‌س عه‌سای موسای پێبێت . كه‌واته له‌وه ناچێت هیچێكی ئه‌و تۆ بكرێت . راستیه‌ك بۆ مێژوو : به باوه‌ڕی من نه عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا ، نهدكتۆر نه‌جمه‌دین ، پارێزگارێكی خراپ نه‌بوون ، به‌ڵام فشاری حزبایه‌تی و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری ئه‌وه بكرێن بكه‌ونه ژێر هه‌ندێ كاریگه‌ریه‌وه ، زۆرجار ئه‌وانی ده‌سته پاچه كردووه ، ئه‌و دوو كه‌سه جگه له‌وه‌ی هه‌ردوكیان كه‌ركوكی بوون ، هه‌ردوكیان زمانه جیاوازه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوكیان ده‌زانی ، كه‌سانی گونجاویش بوون له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر ، به‌ڵام كێشه پارتی و یه‌كێتی و حزبه كوردیه‌كان بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌میشه وا كار ده‌كه‌ن كه‌سێك به‌رپرس بێت كه به ئاره‌زوی ئه‌وان هه‌ڵسوڕێت . ره‌نگه خۆم سه‌رنج و تێبینیم له سه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه‌و خه‌ڵكانی تریش هه‌بێت ، لێ ئه‌وه راستیهكهیه كه وتم . له ئێستاوه تا مانگی 11: من وای ده‌بینم له ئێستاوه تامانگی 11 كورد ، كۆی لایه‌نه كوردیه‌كان پێویسته بیر له‌وه بكه‌نه‌وه چۆن بچنه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه ، به جۆرێك ده‌نگی كورد به ههدور نه‌چێت ، بۆ ئه‌مه پێویسته: 1-بیر له‌وه بكه‌نه‌وه له سه‌ر یه‌ك لیستی رێكبكه‌ون 2- وابكه‌ن عه‌ره‌ب و توركمانیش به‌رنامه‌كانی ئه‌وان قه‌بوڵ بكه‌ن 3- ململانێی حزبی له كه‌ركوك كۆتا پێ‌بێنن 4- كار بۆ زندوكردنهوهی ماده‌ی 140و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی بكه‌ن . ئێستا با پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه بكه‌ین ، ئایه كه‌ركوك بۆ حزبه‌كانی باشوری كوردستان مه‌سه‌له‌ی مان و نه‌مانه یان هه‌میشه وه‌ك وهرهقهیهكه بۆ یاری كردن به سۆزی خه‌ڵك و به تایبه‌ت كه‌ركوكیه‌كان .
ئارێز عەبدوڵا لە دوای دەرکردنی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم و پەسەندکردنی پڕۆژەی دەستور لەلایەن پەرلەمانەوە گفتوگۆیەکی بەردەوام و ناکۆکیەکی سیاسی گەورەش لەسەر سیستمی حوکمڕانی ھەر ھەبووە، ھەر ئەو ھۆکارەش بوو وایکرد کە پڕۆژەی دەستور نەخرێتە ریفراندۆمەوە. نزیکەی ھەموو لایەنە کوردستانیەکان جگە لە پارتی لەگەڵ دەسکاریکردنی پڕۆژەی دەستور و یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم بوون. ئێستا لەگەڵ پێک‌ھێنانی حکومەت پارتی نەک ھەر داوای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم دەکا، بەڵکو کاندیدیشی بۆ دیاریکردووە. ئەوەی دیارە گۆڕان لەسەر ئەو پێشنیارەی پارتی رێککەوتوە و تەنانەت کە سێکیشی بۆ جێگری سەرۆکی ھەرێم دەستنیشان کردووە. لەوەش زیاتر گوێمان لە قسەی ئەوە دەبێ کە گۆڕان داوای دەسەڵاتی زیاتری بۆ جێگری سەرۆکی ھەرێم کردووە. بێگومان ئەگەر بەلای گۆڕان دەسەڵاتەکانی جێگر گرنگ بن ئەوا لەلای پارتیش دەسەڵاتەکانی سەرۆک گرنگترن.واتا بێ ئومێد بونێکی گەورە لە دامەزراندنی سیستمێکی تەندروست ھەیە. لێرەدا چەند پرسیارێک خۆیان زەق دەکەنەوە: - ئایا گۆڕان ھەر سور دەبێ لەسەر گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی بۆ پەرلەمانی یان لە پێناوی دەسەڵاتەکانی کاندیدەکەی چاوپۆشی دەکا؟ - ئایا یەکێتی ھەر سور دەبێ لەسەر گۆڕینی سیستەم بۆ پەرلەمانی یان ئەویش لە پێناوی ھەندێ دەسکەوتی تر چاوپۆشی دەکا. - ئایا حزبەکانی تر بێدەنگ دەبن یان ھەڵوێستی خۆیان لەو بارەیەوە رادەگەیەنن. دەبێ یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەموار بکرێتەوە و سەرۆکیش لە ناو پەرلەمان ھەڵبژێردرێ، بەڵام ھەڵبژاردنی سەرۆک لەناو پەرلەمان واتای سیستەمی پەرلەمانی ناگەیێنێ و لە ھەمان کاتیش‌دا ئاڵۆزی نێوان ھەردوو دەزگای سەرۆکایەتی ھەرێم و کابینەی حکومەتیش چارەسەر ناکا. - ئایا کاتی ئەوە نەھاتووە بابەتی سیستمی حوکمڕانی بکرێتە مانشێتی سەرەکی و لایەنەکان رۆڵی خۆیان لە بارەیەوە بگێڕن؟ دەنا دەبێ چاوەڕوانی ئەوە بین بەخشکەیی سترایتیجیەتی لایەنێک لە لایەنەکان دەسەپێندرێ.
هیوا سەید سەلیم دوای چوار مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وە هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوی دیارە تا ئێستا پەرلەمانی كوردستان دوو كۆبوونەوەی ئەنجامداوە، كۆبوونەوەی یەكەم كە بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆكایەتی كرد و دانیشتنەكەی بە كراوەی بۆ ماوەی چەند مانگێك خستە سەرپشت، كۆبوونەوەی 18 شوباتیش كە گوایە رێكەوتنی سیاسی بۆ كرابوو سەرۆكێكی كاتی و دوو جێگری هەر بەناو جێگر هەڵبژارد، بۆیە دەلێین بەناو جێگر چونكە دڵنیاین جێگری یەكەم دەسەڵاتی لە سەرۆكی ئێستا و ئایندەش زیاتر دەبێت ئەوە نەریتێكە بە پەرلەمانەوە نووساوە، باسی جێگری دووەمیش هەرناكەین، چونكە هەموو لایەك دەزانێن چۆن هاتوو چۆن بووە پەرلەمانتار؟ وە ئێستاش ئەركی لە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان چیە؟ هەر بڵێن سلاو بۆ دیموكراسیەت و مافی كۆتاكان !! بە گەڕانەوە بۆ رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن تێدەگەین كە دەبوو ئێستا كوردستان حكومەتێكی بەهێز هەبێت، وە لەسایەی ئەو حكومەتە خەڵكی بە ئازادی شادبێت و چین و توێژەكان بە هەلی كاری زۆرەوە خەنی بونایە! لە دوایین هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان حزبەكان هەمووان وتیان: دەنگمان پێبدەن كوردستانتان بۆ دەكەین بە مێرگی دیموكراسی، حكومەتێكتان دادەمەزرێنین كە هەركەسێ قاچی بە خواری دانا قاچی دەبڕین، هەر هێندە لەسەرمان بووەستن تا یاسای چاكسازی مووچەی هەموار دەكەینەوە، بزانن ئەو هەموو وەزیرە نا موستەحەقەتان چۆن بۆ نان بڕاودەكەین، ئەو لەشكرە خانەیشینەتان چۆن لە لیستی خانەنیشینە شایستەككان پاك و تەمیز دەكەینەوە، هەمووتان چاوەڕوان بن و تورەكە بۆ مووچەی پاشەكەوتكراوتان بدرون، هاكا مووچەی چەند مانگمان بەیەكەوە بۆ ناردن. خەڵكی كوردستان لەگەل ئەوەی هەموو ئەوی لە كاتی بانگەشەدا هەموو ئەو بەڵێنانەی دەبیست، بەڵام هێشتان هەر باوەڕی نەكرد، وە بە رێژەی كەمتر لە 50% چوو بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان، ئێ خۆ گلەی لەخەڵك ناكرێت، ئەوان ئەزموونی خرابی 27 ساڵیان بینی بوو، بۆیە بەڵێن زۆر نەیتوانی ناچاریان بكات بچنە سەر سندوقی دەنگدان. لە ئێستادا كە سەرۆكایەتی پەرلەمان بە نیوەناچڵی هەلبژێردراوە، دیارنیە كە پەرلەمان كەی دەتوانێت كۆبێتەوە، وە یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم هەمواربكاتەوە، تا سەرۆكی هەرێم ئەمجارەیان لە پەرلەمان هەڵببژێردرێت، هەروەها سەرۆكی هەرێمیش كوتلەی براوە بۆ پێكهێنانی كابینەی تازە ڕابسپێرێت، ئێنجا بەڵێنەكان دەكەونە بواری كرداری، هەوڵ بۆ حزبەكانی بەشدار لە كابینەی نۆیەم، لە پۆستی جۆراو جۆر بگرە تا بودجەی ئەم لاو ئەملا، ئینجا دەست بۆ جێبەجێكردنی بەلێنەكانی تردەبەن كە بەخەڵكی دراوە، ئەیش ئەگەر جێبەجێ بكرێت. تا ئێرە دەتوانین بڵێین كە پرۆسەی حوكمڕانی بە تایبەت لە هەنگاوەكانی بۆ پێكهەنانی كابینەی تازە لە نیوەی رێگایە ، دەگەین بە حكومەتی بەهێز یان نا؟ ئەگەر بگەن تا سەر بەیەكەوە دەڕۆن یان لە نیوەی رێگای حكومەتی بەهێز لایەنەكان دەست لێك بەردەدەن؟ یان كاروانەكە بەیەكەوە تەواو دەكەن؟ ئەمانە و دەیان پرسیاری تر ماون بكرێن، بۆیە خەڵك بۆ گەڕانەوەی مووچەی زەوتكراو و ئازادی و هەلی كار دەبێت لە چاوەڕوانی گۆدۆ دابێت.
خانم رەحیم فەزاری سیاسی لەكوردستان تا ئێستا ئەو دۆخەی تێنەپەراندوە كە میراتی شەری ناخۆیە، بۆیە ئەو تێگەیشتنە تێكەڵ بەهەموو شتێك كراوەو بازنەی لێكدانەوەو هەڵسانگاندنی هەموو شتێك بەرتەسك بوەتەوە، بۆ دیدگایەك كەسەر بەكام كەمپی، ئەم تێگەیشتنەش وادەكات تەنها قبوڵ و رەتكردنەوە شك ببات و دنیا بەرەش و سپی ببینێت. عێراق لەدۆخێكی ناهەموار و شپرزەدا ژیانی سیاسی بەسەر دەبات، بەڵام جیاواز لەهەرێمی كوردستان خاوەن فەزایەكی سیاسی كراوەترن، باری خزمەتگوزاری لەئاستێكی نزمدایە، دیاردەی گەندەڵی زۆرە، بەڵام لەپاڵ ئەوەشدا لێپرسینەوە هەیەو دەسەڵات چەقی نەبەستوە لەدەست لایەنێكدا، بۆیە هێشتا ئومێد بەگۆرانكاری و چاككردنی دۆخەكە بوونی هەیە، لەعێراق بەدەر لەئینتمای حزبی و نەتەوەیی چاو لەسەر ئەوەكەسانەیە خاوەن جوڵەیەكی جیاوازن، بۆنمونە جوڵەكانی ئەم چەند مانگەی سەرۆككۆمار كەتوانیویەتی عێراق لە پەرتەوازەیی و دورە پەرێزی دبلۆماسی رزگار بكات و گرنگی بدات بەدۆخی ئاشتی كۆمەڵایەتی و پرسی خێزان و ژنان، ئومێدێكی زۆری لای شەقامی عێراق دروست كردوە، بەدەر لەوەی كە ئەو پۆستە لای سەركردەیەكی كوردە، ئێستا پێگەی سەرۆككۆمار جێگەی بایەخێكی زیاترەو هیوا دەخوازرێت زیاتر سەرۆكایەتی كۆمار ببێتە سەكۆیەك بۆیەیكگەیشتنی لایەنەكان و دروستكردنی دیالۆگێكی سودمەند بۆ نزیك بوونەوەی لایەنەسیاسیەكان و دۆخی خراپی ئێستای عێراق. ئەمەش جیاوازی ئەو تێروانینەیە كە لەلای زۆربەی حزبە كوردیەكان بۆ حوكرانی هەیە، چونكە دیدی ئەوان بۆ حوكمرانی ئیدارە زیاتر چردەبێتەوە لەبەدەستهێنانی پۆستەكان نەك كردار و ئەنجامدانی كاری بكەرەكان. لەعێراق و تارادەیەكیش دەرەوەی وڵات، بەپێچەوانی هەرێمەوە، میدیاكان بەوردی چاودێری جوڵە نەوعییەكانی سەرۆككۆمار دەكەن، بایەخی پێدەدەن و روناكی دەخەنە سەر، لایەنە سیاسییەكان رووی لێدەنێن و سوپاسگوزارن تا بەشدار بێت لەگفتوگۆكانیان، ژنان و لاوان بەبیستنی ئەوەی دیدگایەكی جیاوازتری خستۆتە روو‌و بۆ پرسەكانیان، هانایان بۆهێناوە تاكۆڵ نەدات، بۆ ئەو مەبەستە دەیان پرۆژەیان خستۆتە بەردەم سەرۆكایەتی كۆمار تا كاری لەسەر بكات، نەتەوە جیاوازەكان، ئاینە جیاوازەكان، تەنانەت ئەو ژنانەش كە سەر بەدەزگا حزبی ئیسلامین، بەسفور محاجەبەوە زۆربەیان دەیانەوێت رۆڵیان هەبێت و بەشداربن لە پێشخستنی پرۆژەكانی سەرۆككۆمار، چونكە لەنەتیجەدا ئەوان ژیانی خۆیان و ئایندەی ماڵ ومنداڵیان زیاتر بەلاوە گرنگە لە پرسە سیاسی و حزبیەكان، ئەمەش جیاوازی ئەو فەزا گشتیەیە كە لەنێوان هەولێر و بەغداد دروست بووە. بەپێی مادەی 60 لە دەستوری عێراق، سەرۆكایەتی كۆمار بۆی هەیە پرۆژە یاسا بنێرێت بۆ پەرلەمان و پیشتیوانی بكات، لەسەر ئەو بنەمایە هەرلەسەرەتایی دەستبەكار بوونی سەرۆككۆمارەوە، ئامادەكاری كراوە و چەند پرۆژەیەك تاوتوێكراوە، لەوانە، ئەولەویەت بەو پرۆژانە دراوە كە كاریگەریان لەسەر ئاشتی كۆمەڵایەتی و پێكەوە ژیان دەبێت و دەبنە هۆكارێكی گرنگ بۆ كەمكردندنەوەی نیگەرانی كەمایەتیەكان و ستەمی سەر ژنان و منداڵان و دەستەبەر كردنی مافەكانیان بەپێی دەستور و یاسا، هەربۆیە ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی خێزانی و قەرەبووكردەنەوەی قوربانییەكانی توندوتیژی و تیرۆر، بەتایبەت كچان و ژنانی ئیزدیی. ئەوانە بەشێك لەوكارانەن كە لەبەردەستدان، دیارە ئەمانەش ئەو گرنگی خۆیان هەیە بۆ رێكخستنەوەی سیمای مەدەنیانەی حوكمرانی و پارستنی مافی ئەو توێژانەی كە تارادەیەك پشتگوێ خراون، ئەمەش بە دەركردنی یاسای نوێ و هەموراكردنەوەیان لەرێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە. هەربۆیە دەستپێكی ئەوكارانە دەتوانێت ئاراستە جیاوازەكانیش لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە و سەرۆكایەتی كۆمار ببێتە چەتری كۆكەرەوەی دەنگ و رەنگە جیاوازەكان، بەتایبەت گرنگیدان بەو توێژانەی كە تارادەیەك خراونەتە پەراوێزی دنیای سیاسەتەوە. بەرگرتن بە توندوتیژی خێزانی رەنگە سەرەتایەكی باش بێت بۆ دورخستنەوەی كۆمەڵگە لە كردەی توندوتیژی، هەرچەندە ئەمە كارێكی ئاسان نییە، بەڵام موستەحیلیش نییەو دووری هەرێگایەكیش سەرەتا لەهەنگاوێكەوە دەستپێدەكات، وا ئێستا ئێمە بەپشتیوانی هەموو ئەوانەی بەدوای دادپەروەری وئاشتی كۆمەڵایەتیەوەن، لەسەرەتای ئەو هانگاوەداین، كە بەداخەوە تا ئێستا بایەخ وگرنگی دانی هەرێم لەهەموو رویەكەوە وەك پێویست نییە بۆ ئەم هەنگاوانە.
محەمەد كیانی واژۆکردنی رێککەوتنی پارتی و گۆڕان پیرۆزی گۆڕان بێت. بەهیوای کۆتایی هاتنی چاوەشەکاری و گەوجاندنی خەڵك بەناوی کۆڕانکاری و چاکسازی و ئاشکرابوونی رووی راستەقینەی ئەو چەند کەسە هەڵپەرست و بەرژەوەندخوازەی بەها و مەقەدەراتی گەلی کورد بەناوی گۆڕانەوە بەکاردەهێنن بۆ رەواییدان بە لەباربردنی ویستی گۆڕانکاری لە سیستەمی سیاسی وئابووری و کلتوری و کۆمەڵایەتی جەماوەری هەرێمی کوردستان و شێواندنی راستەڕێگای خەبات و هەڵمژینی رقی جەماوەر و سەرلێشێواندنی لە پێناو بەشداریکردنیان لە گەندەڵکاریەکانی دەسەڵاتدارێتی هەرێم و رەواییدان بە سەرکوتکردنی تاکی ئازادی کوردستان، رەواییدان بە دزی و جەردەییەکانی دەسەڵاتی بێموڕال و گەندەڵی هەرێـم کە تێیدا بەشدار و سودمەند بوونە لە رابردوو و لە داهاتوشدا، رەواییدان بە زەوتکردنی ئازادی بیروڕا و شکاندنی کەرامەتی مرۆڤی کورد. بەڵکو ئەم ئاشکرابوونەیان سەرەتایەك بێت بۆ دابڕانێکی یەکجارەکی لە کلتوری سیاسی فاسید و دواکەوتوو و خائینخولقێنی کوردستان بە بانگەشەی هەڵخەڵەتێنەری بێ ناوەرۆک و پوچەڵ بەناوی نەتەوایەتی و دادوەری و چاکسازی. با سەرەتای دورستبوونی رەوتێکی سیاسی پەیوەست بە گەل و بەها مرۆڤایەتیەکان و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکساونی پێشکەوتوو و شایستە بە مرۆڤی کەرامەتدار بێت. پرسیار لەداوی واژۆکردنی رێککەوتنەکە. ئەرێ چی بۆ بەناو سەرکردایەتیە کارتۆنیەکەی گۆڕان، خانەی ڕاپەڕاندن، جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی، ماوە؟!!!! دیموکراتیەت و شەفایەت لەوپەڕیدایە لە ناو گۆڕان. پارتی و یەکێتی وەك دوو هێزی باڵادەست لەوەتەی هەن، گۆڕانی ئێستاش وەك پاشکۆیەکی هەڵپەرست لەو ناوەندە، بۆ من هەومیان زادەی یەک مەدرەسە و هەڵگری هەمان عەقلیەتی مافیای و دزی و جەردەیی و خیانەتن لەو کاتەی گۆڕان بڕیاریدا بچێتە ناو حوکمەتی ''بنکە فراوان'' و وە بەتایبەت پاش هێنانی داعش بۆ موسڵ، تا دەگاتە بن کەرکوک و جەلەولا، لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤وە. عەبە بێ یان بلە حاکم بێ هەر هەمان کردار و هەمان حوکمڕانی دەبێت و گۆڕانکاریەکی گرنگ بەرهەم ناهێنن لە واقیعی پڕ چەرمەسەری هاوڵاتیانی هەرێم. هەموو ئاراستەکان بەرەو چەسپاندنی دەسەڵاتداری چەند بنەماڵێکە بەسەر هەرەمی دەستگای سیاسی (حیزب)ی ئەم هەرێمەدا و بەکارهێنانی هەرێم و خەڵکەکەشی بۆ بەرژەوەندی تایبەتیان وسەپاندنی حوکمی کلیپتۆکڕاسی گەندەڵ و لە گۆڕانانی ویستی گەشەی دیموکڕاتیەت و سیستەمی حوکمڕانی تەندورستە. ناکۆکیەکانی نێوان لایەنەکان لەسەر پارە و پلەیە و پشکی قەڵەوە، هێچی تر نییە. ئەوەی راستی بێ گۆڕان سێ جارە دەبێتە فریادڕەسی پارتی و بەرژەوەدنیەکانی بنەماڵەی بارزانی دەچەسپێنێ، بە هیوان ئەمجارە پشکێکی نەگۆڕ بۆ دەستڕۆیشتوەکان بەدەست بێنن. یەکەم جار ئەو رێککەوتنەبوو لە ٢٠١٣، کە گۆڕان بڕیاریدا واز لە ئۆپۆزیسیۆن بوون بێنێت وبچێتە بەرەی دەسەڵاتەوە لە دژی بەرژەوەندی جەماوەر. دووەم جار کە گۆڕان یاسای سەرۆکایەتیان بە بەرژەوەندی پارتی هەموار کردەوە و سێیەم جاریش ئەم رێککەوتنەی ئەمڕۆیە. ئەمەش شکستێکی گەورەی بەدواوەیە بۆ ئەوانەی هیوایان لەسەر گۆڕان هەڵچنیوە و تا ئێستا ئامادەن بگەوجێندرێن بە گۆڕانە چەلەحانیکەرەکانی سەر شاشەی تیڤیەکان و وەیان ئەوانەی دەروێش ئاسا دوای قەوارەی سیاسی دەکەون و مێگەل ئاسا لێدەخوڕدرێن بێ ئەوەی بیربکەنەوە. بینیمان بە وجودی کاك نەوشیروان رێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٣ی گۆڕان لەگەڵ پارتی چی بەسەرهات، دیارە ئەوەی ئێستایان بە وجودی ئەم بابردەڵە هەڵپەرست و گەندەڵانە لە پاشکۆیەتی و پشداری لە گەندەڵی زیاتر هیچی تری تیا نابێت. لە کۆبوونەوەکەی شەقڵاوەوە بەردی بناخەی ئەم رێککەوتنە داڕێژاوە، رەنگە زەلامێکی هەڵەوەڕی بێ ئەقڵی چەواشەکاری هەزەلییان نکۆڵی لەم کۆبوونەوە کردبێ، ئەمڕۆ ئەنجامەکەی دیار کەوت. زەلامێکی تریان، بێ ئەوەی شەرم لە رابردوو و قسە و پۆستی پێشوتری خۆی بکات، بە هاوەڵی ئەم زەلامە چووبوونە بەر قاپی دەربار تا بیکەنە جێگری دووەمی پەڕلەمانی عێراق، نزا و پاڕانەوەکانیان قبول نەبوون. رەنگە نکۆڵی لەمەش بکەن. ئەگەر وەك رۆژی رووناک لە هەواڵێك دلنیا نەبم باسی ناکەم. بە درۆ و دەلەسەی ئەوانەش پینە ناکرێت.
فەرەیدون كونجرینی هەروەك چۆن دوابەدوای ڕێکەوتــننامەی دەباشان ڕەخنەکانمان لە ڕوی یەکێتی رانەگرت و بەردەوام بوین ، لەباش ڕێکەوتنە سیاسیەکەی گۆڕان و پارتی لە 18 شوبات ی 2019 لە پیرمام واژۆکرا بێدەنگ نابین و هەمو ئەوانەی لەڕابوردودا ڕویانداوە وەبیریاندێنینەوەو دەشبین بەبەربەست بۆداهاتویان. وەك چۆن ڕێکەوتننامەی دەباشان کرایە گەمەیەکی سیاسی و خەڵکی پێ سەرقاڵکرا" ڕێکەوتنی سیاسی گۆڕان و پارتی هاوشێوەیەتی و پارتی دەیەوێ هەگبەی سیاسی خۆی وەك یەکێتی نمایشکات" واژۆکردنی ڕێکەوتنی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی بەومەبەستە ئەنجام نەدراوە گۆڕان لە هەموو پێشنیار‌و پێشنیاز‌و پڕۆژەکانی ڕابوردوی پاشگەزبێتەوەو بێدەنگبێت لەوەی پارتی و یەکێتی ئەنجامیانداوە" ڕێککەوتنی سیاسی 18ی شوبات بۆ بزوتنەوەی گۆڕان پشویەکە تا باشتر هەناسەبدات لە ماراسۆنی سیاسی داهاتو" گۆڕان لانادات لەبەرنامەی خۆی چونکە بەپێی ئەوبەرنامە دامەزراوەو بۆتە ویستگەی بزوتنەوەکە" لە ئەرشیفی 10ساڵی رابوردوی بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیە کەلە هەوڵی سزادانی پارتیدابوە بە ڕێگەی دادوەری یاسایی و سەربەخۆ لە ١. تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس زەردەشت عوسمان و پێشێلکاری و قۆرخکردنی ئازادی و هەمو ئەوانەی بێسەروشوێنکراون لە ماوەی دەسەڵاتی ئەو پارتەدا. ٢. ڕێگیری کردنی سەرۆکی پەرلەمان و دورخسنەوەی وەزیرەکان ٣. نانبڕاوانی فەرمەنگەکان ٤. داهاتی نادیاری ساڵانی ڕابوردوی نەوت و کانزاییەکان ٥. کارەساتی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی ٦. ڕادەستی شەنگال بە داعش ٧. ململانێکردن و کێشەی نیشتمانی و نەتەوەیی نێوان باکورو خۆرئاوا بەهەمو پێوەرەکان. ٧. ناردنە دەرەوەی ئەوپارانەی بەناوی دوبنەماڵەوە لە بانکەکانی دەرەوە حەشاردراون. ٨. دەیان نمونەی وەك ئەو 50 ملیۆن دۆلارەی بەناوی حکومەتەوە لە ولاتی ترکیا وەرگیاراوەو هتد...زۆرن کەلە دروستبونی گۆڕانەوە ئاشکراکراوە. ٩ . ساختەکاری هەڵبژاردنەکان ئامانجی پارتی شـ" لە واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی سیاسی 18ی شوبات" بەو مەبەستەنیە چیدی دزی و تاڵانی و سەروەت و سامانی هەرێم بەهەدەرنەدات و بێــ پرسی حکومەت و خەڵك ئیتفاقی سەربەخۆی بازرگانی ڕاگرێ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ڕادەستکردنی داهاتی ئیبراهیم خەلیل و گەرانەوەی زەویە داگیرکراوەکان و دەستبەرداربون لە کێڵگە نەوتیەکان" پارتی چاکسازی پێناکرێ چونکە ئەو چاکسازیەیی بزوتنەوەی گۆڕان دەهەوێت پارتی پێ لاواز دەبێت و دەسەڵاتی ڕەهای نامێنێت. واژوکردنی ڕێکەوتنی سیاسی لەلایەن پارتیەوە هەوڵدانە بۆ بێدەنگ کردنی بزوتنەوەی گۆڕان و قۆرخکردنی هەمو ئەو سەدان پڕۆژەی هەیبوە لە سەرەتای ڕێخراوەیی تا ئێستای دەسەڵات" پارتی و یەکێتی بەداهاتی نەوت و گومرک نەبێت ناتوانن لەو دەسەلاتەدانەبن کە تا ئێستا هەیانبوە" ئەوەی پارتی مەبەستیەتی بێدەنگ کردنی بزوتنەوەی گۆڕانە بانگێشتکردنیەتی بۆ گۆماوی گەندەڵی هەرچەند یاساکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕێگەنادات ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان وەك هەر بەرپرسێکی پارتی یان یەکێتی بیرکاتەوە بزوتنەوەی گۆڕان هێڵی سوری هەیە، لایەنەکانیتر سنوریان نیە" گۆڕان بەبنەما سیاسیەک لەسەرەتاوە هاتوە کاردەکات پشتیوانی خەڵکی مەدەنی و ڕۆشنبیران و سیاسەت مەدارو هەمو ئەوهاوڕێیانەی پشتیوانیانکرد لە ڕێکخراوەییەوە بۆ قۆناغەکانی تر‌و تا گەیشتە بەشێك لەدەسەڵات. سپاسی خەك و هەمو ئەوانە دەکات لە قوڵایی ترین مەترسی و دەسەڵاتی دیکتاتۆری دو حیزب سەری هەڵدا" گۆڕان بەرنامەی سیاسی و ئامانجی نیشتیمانی و نەتەوەیی خۆیی هەیە کە دەیان بڕگەو سەدان تەوەر لەخۆ دەگرێ وەك ١ ـ ئاسایش ٢ـ سامانی مرۆیی ٣ـ ئامانجەنیشتمانیەکان ٤ـ ڕۆشنبیری و داهێنان ٥ـ ئامانجە دیموکراسی یەکان ٦ـ ئابوری قەڵاچۆکردنی گەندەڵی ٧ـسامانی سروشتی و دەیان و سەدان پڕۆژەی ئەم بزوتنەوەیە کەهەموان ئاگادارن لە نۆ ساڵی ڕابوردودا خراوەتە ڕوو داواکاری و پێشنیارەکانی کۆمەڵی مەدەنی پێك هاتون لە سەدان پڕۆژەو بڕگەی خزمەتگوزاری بەهەمان شێوە دەسەلاتی ئەوکات هێشتا لەژورەتاریکەکاندا حەشاریداون و گرنگی پێ نایات. بە هێزی چەك سەدان پێشێلکاری ئەنجامدراوە، هەتا مافیاگەرێتی هێزی حیزب و تاکڕەوی بونی هەبێت کاتی زۆرترمان دەوێت لەوەی خەڵك هۆشیارکرێتەوە تا بەهزرو بیری ئایندەی گەلەکەی بزانێت چۆن بەدی دەهێندرێت ، ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان مەبەستیەتی لە بەرژەوەندی خەڵکدایە و بەپێی پلاتفۆڕمی کاری یاسایی کردوە. پارتی و یەکێتی بەجۆرێك نەخشەڕێگای حکومەت و پەرلەمانیان داڕشتوە" گەر هەمو لایەنەکان دەرچن لە حکومەت بێ هیچ کێشەیەك دەتوانن حکومەت بەرن بەریوە بەڵام ئیرادەی گەل توانای هەڵوەشاندنەوەی هەیە" لەماوەی 27 ساڵی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان کێشەو گرفت نەبوە بۆ حکومڕانیکردنی پارتی و یەکێتی بەڵکو بونەتە کێشە بۆ خەڵك لە هەموی کاریگەرتر! بەبرچاوی خەڵکەوە بەرهەمی کانزاهی دەردەکەن و سامانی سروشتی دەفرۆشن و باج و سەرانیەکی زۆر کە ڕۆژانەی بەدەیان ملیۆن دۆلار مەزەنە دەکرێ" لە هەمانکاتدا هاوڵاتیان لاوازدەبن و چینی هەژاری سەردەکەوێ" پارتی و یەکێتی دەسەڵاتێکی وەها ڕەهادیکتاتۆری ئەنجام دەدەن ئاساییە بۆیان" نەك هەر ئەوەی لە چوارساڵی رابوردو بە گۆڕان کرا بەڵکو دەتوان گردەکەش داگیربکەن و گۆڕانیش دوربخەنەوە لە هەموو کاروبارێك تەنانەت کاری ئۆپۆزسیۆن نیشیان لێ قەدەغە دەکەن و مێدیاو ڕۆژنامەکانیشیان پێدادەخەن" هەرچەندە ئۆپۆزسیۆن بون دژایەتیکردنی حزبی دەسەڵات نییە بەتەنها" هەموان لە واقعی ئەو دو بنەماڵە گەیشتوین کە زادەی یەكن و ئامانجیان چۆنە، من وەك خۆم کاتێك ڕەخنەم ئاراستەی پارتی و یەکێتی کردوە و دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆرییان نوسیومە بونی بزوتنەوەی گۆڕان نەبوو ، ئەوکات ڕەوانشاد جێگیری سکرتێری یەکێتی بوو " بەڵێ ئەوکات خراپتر لەئێستا دەسەڵاتیان هەبوو بەڵام مێدیاو گروپێکی کارا بونی نەبوو تا هەمو راستیەکان ئاشکراکات" دەبێت سپاسی هەمو ئەو هاوڕێیانە بکەین کە ئەم ئازادیە ڕەهایەی ئێستایان بەرپاکرد" گۆڕان پشتی بە نوسەری بوێربەست و دامەزرا" کێــش دەتوانێ لە بزوتنەوەی گۆڕان و هاوڕێیانی باشتری پێ‌بکرێ بابچن جوڵاوەیەکی نوێ دامەزرێنن و خۆیان لەو گۆمە ڕەشە مەنگە بهاوێژن"
ئاسۆ جمیل شێخ وەسانی لەدوای هەڵبژاردنی ۳۰ـــی ئەیلولی (۹)۲۰۱۸ و ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لە لایەن کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ، تیایدا لایەنەکان قەبارەی خۆیان زانی لە ڕێگای دەنگدانەکەوە ، بە تایبەت پارتی دیموکڕاتی کورودستان ئەوە بوو توانی لەم هەڵبژاردنە لە کۆی ۱۱۱کورسی پەڕلەمانی ٤٥کورسی مسۆگەر بکات ببێت بە براوەی یەکەمی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان. یەکێتی بە پاساوی جۆراو جۆر کات دەکوژێت؟!یەکێتی لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن کات دەکوژێت و هەر ڕۆژەو بیانویەک دێنێتەوە پەڕەی سیاسی تر لەگەڵ یەکتر تێکەڵ بکات نموونەش (وەزارتی دادی عێڕاق و کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگار و دانانی پارێزگارێک )بۆ کەرکوک پارتی لە پێناو کوردستان و کەرکوک ئامادە بوو کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەن بکرێت و پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکوک هەبژێرێت ، بەڵام ئەوەی پارتی دەیەوێت ، ئەو پارێزگارەی کە بۆ کەرکوک هەڵدەبژێردێت تێوەنەگلابێت لە ڕووداوەکانی ۱٦ــی ئۆکتۆبەر ، چونکو ڕووئیای پارتی وایە کە ئەوەی دەستی هەبووە لەم ڕووداوە ئەوا خیانەت بارە بەرامبەر خاک و میلەتی کورد. کات کوشتنی یەکێتی لەگەڵ پارتی بە زیان بۆ پارتی تەواو دەبێت ؟!ئەم کات کوشتنەی یەکێتی دەیکات بەرامبەر بە پارتی دیموکڕاتی کوردستان یاریەکە کە بە زیان بۆ پارتی تەواو دەبێت ، پارتی گەلێک پڕۆژە یاسا‌و بەرنامەی خۆی هەیە دەیەوێت لە چوار ساڵی داهاتوو جێبەجێیان بکات ، لە ئەگەری پیادە کردنی ئەم سیاسەتە کە یەکێتی دەیکات ئەوا کاتی پارتی بە فیڕۆ دەدات و بەمەش پارتی ناتوانێت بەرنامەکانی جێبەجێبکات و ئەمەش بە زیان بۆ پارتی تەواو دەبێت. پێویستە پارتی چیبکات؟!ئەوەی لە ئێستادا پێویستە پارتی بیکات ڕێگە چارەی گونجاوە بۆ ئەم باردۆخە ، دەبێت پارتی ئەڵتەڕناڵتیڤی تر بدۆزێتەوە خۆی لەم کات کوشتنەی یەکێتی ڕزگار بکات کە یاریەکە لە دژی پارتی کۆتایی پێدێت
گۆران عەلی كەریم گۆڕان لەمێژە دەگەڕێت بەشوێن فرسەتێكدا خۆی لە رابردوە سیاسییەكەی جیابكاتەوە و دابرانێكی قوڵ دروست بكات، ئەم هەوڵەی گۆڕان كاتێك بووە قەناعەتی زۆرینە، كە بەو ئەنجامە گەیشتن، لەرابردودا نەیانتوانیوە دەستكەوتی سیاسی بەدەستبهێنن و جەماوەرەكەشیان تارادەیەك سارد بونەتەوە لەپشتیونیان، هەڵبژاردنی 12/5 و 30/9 بەڵگەی ئەو راستیەن كە بەشێكی زۆری جەماوەرەكەیان بەشداری هەڵبژاردنیان نەكرد. ئەوەی لەم رێككەوتنە تازەیی گۆڕان و پارتیدا دەبینرێت و تارادەیەك جێگەی سەرنجە ئەوەیە، ئەم هێزە هەمان سیناریۆی كابینەی پێشووی لەگەڵ پارتی دوبارە كردەوە و پەرلەمانی بەبێ یەكێتی لەگەڵ پێكهێنا و بەخۆشبینیەكی زۆریشەوە حكومەتی لەگەڵ دروستكرد، بەڵام دواتر بەشێوەیەكی نایاسایی و مەزاجی پەرلەمانی پێچۆڵكرا و وەزیرەكانیشی نێردرانە ماڵەوە. سەرەتای دروستبوونی گۆڕان، هەندێك لایان وابوو ئەم هێزە لە سەر لۆژیكی تۆڵە دروست بووە، بەڵام هەم هەنگاوەی ئاخری ئەوە بەبیر دەهێنێتەوە، گۆڕان گەر لەسەر ئەم سیاسەتەی بەردەوام بێت، ئەوا لە دواساتدا ئەو هێزە هیچی بەدەستەوە نامێت بۆ رەتكردنەوەی ئەو بۆچوونانەی و بەتەواوەتی دەكەوێتە بەرامبەر یەكێتی و ئەوەش وادەكات كە بەتەواوەتی بچێتە سەنگەری پارتیەوە. رێككەوتنی گۆڕان و پارتی هەروەها لەگەڵ یەكێتیش، ئەگەر ئامانج لێی بەشداریكردنی شەرو ململانێیەتی مێژینەی نێوان ئەو دوو هێزە بێت، ئەوا دۆراوی یەكەمی ئەم گەمەیە گۆڕانەوە، چونكە پارتی و یەكێتی وەك ئەمری واقیع یەكتری قبوڵ دەكەن و دواتر پێكدینەوە، بەڵام بۆ گۆران ئەو واقیعە سیاسییە جیاوازە، بۆیە دەبوو گۆڕان بەئاسانی ئەو كارتەی دەستی تەسلیم بەلایەنێك نەكردایەو بەردەوام خاڵی ناوكۆیی لەنێوان هەردوو هێزدا بپاراستایە و ئەو كارتەی بەكار بهێنایە كە ئەو یەكلاكەرەوەی كێشەكانە نەك بەشێكە لە كێشەكان. خۆ ئەگەر كاری سەرەتای خاوەن بریار بەدەستانی گۆڕان چاك كردنی هەڵەكانی ڕابردویی بۆ پارتی ئەوە بێت كە پەرلەمان پێشكەشی پارتی بكات و هەنگاوی دوەمیشی بەخشینی پۆستی سەرۆكی هەرێم بێت بۆ پارتی و دواتریش نیشاندانی نەمری چاونوقاندن لە كەموكورتیەكان، ئەوا دواتر ئەو پرسیارە جدییە لەسەر خۆی دروست دەكات، كە چیتر حەرام بوون، لای كادر‌و ئەندامەكانی نەهێڵێتەوە بۆ هەر نزیك بوونەوەیەك بە پارتی و تەنانەت یەكێتیش، دیارە ئەمەش سەرەتای ئەو خلبونەوەیە كە گۆڕان لەبزووتنەوەیەكی یاخییەوە بكات بە لایەنێكی دەستەمۆی و چاو لەدەستی پارتی.
رێبین هەردی هاورێیه‌ك له فه‌یسبوك پرسیاری سهرهبارهت به رێكه‌وتنه‌كه‌ی گۆران و پارتی لێ كردووم و ئه‌ڵێ بۆ پێت خراپه.. یه‌كێك تر نوسیوێتی تۆ هه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت ئاژه‌وه و شهر له‌نێوان گۆران وپارتیدا هه‌بێت..كاك عه‌لی حه‌مه ساڵحیش له‌وه‌ڵامی قسه‌كانی مندا نوسیوێتی كه ئه‌وان سوچیان له‌وه‌دا نیه كه دوو جێگر بۆ پارتی بووه و ئه‌وه رێكه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی بووه..وام به باش زانی وه‌لامی هه‌موو ئه‌م قسانه به‌یه‌ك جار بده‌مه‌وه ١- خاڵی یه‌كجار گرنگ مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه..شا دروشمی گۆران و راستان بوێت كورتكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی له یه‌ك رستهدایه: گوڕینی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه له سه‌رۆكایه‌تی یان نیمچه سهرۆكایهتیهوه بۆ په‌رله‌مانی. هیچ گومانی تیا نیه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئێستا ته‌واو پشتی كردۆته‌وه ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌كیه به بێده‌نگبوون و رازیبوونی به‌وه‌ی پارتی دوو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌بێت و به‌مه‌ش له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا زۆرینه بێت. كاك عه‌لی حه‌مه ساڵحی ئازیز ئه‌ڵێت ئه‌مه یه‌كێتی كردوێتی و ده‌ستی ئێمه‌ی تیا نه‌بووه و ئێمه‌ش داوام كردووه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان هه‌بێت به‌س رێكه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی ڕێگه‌ی نه‌داوه. ده‌ی برام گه‌ر ئه‌مه بیانوی قهبولكردنی ئه‌م خاڵه بێت، ده‌بوو گۆران به هه‌موو یاساكانی دیش رازی بێت و قسه نه‌كات چونكه چی بكه‌ین یه‌كێتی و پارتی كردویانه..یاسای سه‌رۆكایه‌تی، یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، یاسای خۆپیشنادان و هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی گۆران له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان تا سه‌ر په‌ته‌كه رۆیشت و بۆ رێگه لێگرتنی چی توانی كردی، هه‌روابوو یه‌كێتی و پارتی كردبوویان..به‌س ئه‌و كات گۆران، گۆران بوو..بیر‌ورا و هێڵی سوری هه‌بوو كه ئاماده نه‌بوو بۆ هیچ شتێك سازشی له‌سه‌ر بكات..گه‌ر گۆران گۆڕانی جاران بوایه ده‌بوو له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ر وای كردبا..هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م خاله كه به پێی به‌رنامه و دروشی سه‌ره‌كی گۆڕان گرنگترین شته، هه‌ڵوێستی گهورههی بنواندایه و هه‌ر ئه‌م خاله‌ش به‌س بوو پاڵی پێوه نێت به‌شداری له‌و رێكه‌وتنه‌ی یه‌كێتی و پارتیدا نه‌كات و بچێته‌وه ریزه‌كانی ئۆپزسێۆن..ده‌بوو ئه‌و بیكاته هه‌را و بیگووتایه ئه‌مه ته‌سلیمكردنی په‌رله‌مانه به پارتی..واته تاكه سه‌رۆكایه‌تیه‌ك كه پارتی به ده‌ستیه‌وه نیه، ئه‌ویشی داگیر كرد. نه‌ك به پاساوی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی كردوویانه پاساو بۆ وازهێنانی له گرنگترین دروشمی خۆی بێنێته‌وه. برام گه‌ر بڕیار بێت هه‌رچیه‌ك پارتی و یه‌كێتی كردیان و ئێوه ناچار بن قه‌بوڵی بكه‌ن، ده‌ی به‌خودای هه‌ق نیه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی سیاسی بمێنه‌وه و واباشتره واز بهێنن. ١_رێكه‌وتنی گۆران و پارتیم پێ خراپه چونكه ئه‌و رێكه‌وتنه جگه له رێكه‌وتنێكی نیئینشئائی و وه‌عدی داهاتووی كه هیچ پابه‌ندبونێكی تیا نیه ، شتێكی تری تیا نیه. له‌یادمه له سه‌روبه‌ندی كێشه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی له خولی پێشوودا، وه‌فدێكی پله به‌رزی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی كاك نێچیر سه‌ردانی گردهكهیان كرد و داوایان له كاك نهشیروانی به‌هه‌شتیی كرد چاره‌ی ئه‌م كێشه‌یه بكات..ئه‌وه‌ی كاك نه‌شیروان له‌و دانیشتنه بۆی گێرامه‌وه ئه‌وه بوو كه به‌ڕێزی گوتوێتی باشه وا ئێمه نه‌رمیمان نواند ئێوه له‌به‌رامبه‌ردا چیمان پێ ئه‌ده‌ن..ئایا یاسای سه‌رۆكایه‌تی ده‌گۆڕن، سیسته‌مه‌كه ده‌كه‌ن به په‌رله‌مانی. ده‌ستوور چی لێ ده‌كه‌ن..وه‌فده‌كه‌ی پارتی گوتوبوویان بۆ هه‌مووی ئاماده‌ین، به‌س جارێ با ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، دوای هه‌موو شتێك به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ین..وه‌لامه‌كه‌ی به‌هه‌شتی روون بوو.،،ئه‌م به‌ڵێنه داهاتوویه كه هیچ گرنتێكی نیه، به‌كه‌ڵك نایه‌ت..له سه‌ر ههلوێستهكهی سوور بوو،،له‌سه‌ر ئه‌و ههلوێستهش تووشی سه‌رئێشه‌ی زۆر بوو..ئه‌م رێكه‌وتنه یه‌ك شتی تیا نیه پابه‌ندبوون درووست بكات و هه‌ر هه‌مووی پڕه له كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی داهاتوویی كه پارتی و یه‌كێتی دهینجار تیایدا تاقی كراونتهوه كه زۆر به ئاسانی لێی لاده‌ده‌ن و پابه‌ند نابن پێّوهی..ته‌نانه‌ت ئه‌و خاڵه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت كاتیه..به‌ڕوونی هاتووه كه سه‌رۆك ئه‌مجاره له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستوور داده‌نرێت..واته مه‌رج نیه ئه‌م بڕیاره بۆ هه‌میشه‌یی بێت و زۆر ئاسان پارتی به‌ناوی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستووره‌وه،له‌م خاڵه پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه. گه‌ر له‌و رێكه‌وتنه‌دا به روونی بهاتایه گۆرینی یاسای سه‌رۆكایه‌تی و كه‌مكردنه‌وه ده‌سه‌لاته‌كانی و هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه..ئه‌مه شتێكی باش بوو..به‌س ماده‌كه وانیه به جۆرێك نووسراوه پارتی پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به ئاسانی لێی په‌شیمان ده‌بێته‌وه ٢- كاك عه‌لی گوتوێتی ئه‌مه رێك كه‌وتین هه‌موو شتێك به ته‌وافق بێت،،،راستان بوێت ئه‌م بریاره هه‌مشه هه‌بووه..ده‌ی پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه گه‌ر به ته‌وافق رێگه‌یه‌ك بۆ ته‌وافق نه‌مایه‌وه و وه‌ك جاره‌كه‌ی دی به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن چی؟ خۆ جاره‌كه‌ی دیش چ گۆران و چ هێزه‌كانی دیش هه‌وڵی زۆریان دا شته‌كه به ته‌وافق بروات،،به‌س كه له خاڵێكدا كه نه‌گه‌یشتیته ته‌وافق چی ده‌كه‌یت؟ بێگومان ئه‌وكات هه‌ر په‌نا بۆ زورینه ده‌به‌یته‌وه و ئه‌مه‌ش كارێكی راسته ٣- هه‌ندێك هاوڕێ زۆر به هه‌له له‌مه‌سه‌له‌ی رق و كینه و دوژمنایه‌تی تێگه‌یشتوون..ئێمه و مانان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی به رو ق كینه سیاسه‌ت ده‌كه‌ین و حه‌زمان له نه‌بوونی رێكه‌وتنه..راستیه‌كه‌ی رێك پێچه‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی دژی دوژمنایه‌تی ئه‌م هێزانه بێت و بروایه‌كی ته‌واوی به‌وه هه‌بێت هه‌میشه ده‌بێت دیالۆگ پێش هه‌موو شتێكی دی بێت، ئێمه‌ین..گه‌ر ره‌خنه‌شمان له‌و رێكهتونانه هه‌بێت كه ده‌كرێت له‌به ئه‌وه نیه كه دژی رێكهوتنین، به‌لكو رێك به پێچه‌وانه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر بڕوامان به ڕێكه‌وتن و دیالۆگ هه‌یه، پێمان وایه ئه‌و رێكه‌وتنانه درۆزنانه‌یه و راست نین. هه‌ندێك هاورێی دی هه‌ڵه‌كه‌یان گه‌وره ده‌كه‌ن و واده‌زانن كاتێك داوای ئه‌ووه ده‌كه‌ین گۆران بچێته ئۆپزسێۆن، واته داومان كردووه ببێ به دوژمنی پارتی...هه‌ڵه‌ی ئه‌م براده‌رانه ئه‌وه‌یه هه‌ر له كاری ئۆپزسێۆن تێنه‌گه‌یشتوون..ئۆپزسێۆن دوژمنی سیاسی نیه، به‌لكو نه‌یاری سیاسیه كه له‌رێگه‌ی سیستمه‌كه خۆیه‌وه نارازای خۆی ده‌رده‌بڕێ..نه وه‌ك دوژمن ته‌ماشای هێزه‌كان ده‌كات و نه دیالۆگ و قسه‌كردن و رێكه‌وتنیش له‌گه‌ڵیاندا ده‌وه‌ستێنێت..ئۆپزسێۆن بوون به‌شێكه له سیسته‌مه سیاسیه‌كه و له‌هه‌مان چوارچێوه‌ی سیاسی‌دا كارد ه‌كات..هێزێك كه ده‌بێت به ئۆپزسێۆن به‌مانای ئه‌وه نیه چه‌ك دژی هێزه‌كانی دی هه‌ڵده‌گرێت (هه‌ندێك كه‌س زۆر به هه‌ڵه واتێگه‌یشتوون) به‌ڵكو ته‌نیا به‌و مانایه‌یه كه بروای وایه ئه‌م یان ئه‌و حكومه‌ته له ئاست چاوه‌ڕوانی و مژده‌كانی ئه‌ودا نیه و له‌به‌رئه‌وه بریار ده‌دات چاو‌دێر ورهخنهگر بێت به‌سه‌ریه‌وه و ئوبالی حوكمرانیهكه نه‌خاته ئه‌ستۆی خۆی ٤_ راستان بوێت پێده‌چێت له‌بری ئێمه گۆران به رق و په‌رچه كرداری بیر لێنه‌كراوه كار بكات..هه‌ڵوێستی خراپی یه‌كێتی چ له ته‌زویر و چ له په‌لاماردانه‌كه‌ی دوای هه‌لبژاردندا وای لێ كردوون پتر سه‌یری ئه‌ولا بكه‌ن. مرۆڤ ئه‌وه‌شی لا سه‌یره وه‌ك ئه‌ولا ته‌زویری لێّ نه‌كردبن، له‌سه‌ر خستنه به‌رباسی یاسایه‌ك په‌رله‌مانی لێ دانهخستبن و هه‌موویان ئاودیوی دێگه‌له نه‌كردبێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ولا قه‌ت په‌لاماری هیچ باره‌گایه‌كی گۆرانیان نه‌دابێت...ده‌ی كاكی من پارتی زیاتر له‌یه‌كێتی زۆر شتی ناشرینی دژ به گۆران كردووه..هه‌له‌ی سیاسی ئه‌وه‌یه به په‌رچه‌كرداری ئه‌م روادانه بریاری سیاسی بده‌یت. نه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م مادام پارتی پێشتر هێرشی كردۆته سه‌ر گۆران و وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی په‌ره‌له‌مانی ده‌ركردووه له‌گه‌ڵی دانه‌نیشی و قسه بكه‌یت، نه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شم له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی ته‌قه‌ی له باره‌گای گۆران كردووه ده‌رگای دیالۆگ دابخه‌یت..گۆران ئه‌بێت ئه‌و شتانه بكات كه خۆی ده‌یه‌وێت نه له‌به‌ر خاتری پارتی و نه له‌به‌ر خاتری یه‌كێتی، نه دژی پارتی و نه دژی یه‌كێتی.،.ته‌نیا ئه‌و شته بكه كه به‌رنامه‌ی سیاسی خۆته. من وای ده‌بینم گۆران هچ پاساوێكی مه‌نتقی و قهبوڵكراوی بۆ ئه‌م رێكه‌وتنه نیه، ئه‌وه نه‌بێت به‌راست ئه‌مجاره براده‌رانی پارتی زۆر سه‌خی بوون و به ١٢ كورسیه‌وه پۆستی وای داونه‌تێ كه به ٢٤ كورسیهكهوه وه‌ریان نه‌گرت. بهداخیشم هێزێك ئه‌و هه‌موو حه‌ماسه‌ت و خه‌ڵكه‌ی لێ كۆبۆوه ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ئیغرائاتانه لاوازی ناكات، وا ئێستا بێده‌نگ و رازی و ته‌بایه له‌گه‌ل هێزگهلێكدا كه یه‌ك ئاماژه‌ش نیه پێمان بڵێت گۆرانیان به‌سه‌ردا هاتووه..من ماوه‌یكی زۆر هاوڕێ و هاوكاری نزیكی گۆران بووم و هه‌موو سه‌ركرده و ههلسوراوهكانیانم هاوڕێمن وبهخودای خۆشم ده‌وێن، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له ده‌ست دێت هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ بخوازم و هیوداریشم من له‌م بۆچونانه‌دا من هه‌ڵه بم و ئه‌وان راست بكه‌ن. ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم و هه‌ستی پێده‌كه‌م ئه‌م گۆرانه ئه‌و گۆرانه نیه كه ده‌مانناسی و به حه‌ماسه‌ته‌وه هه‌موو پشتگیریمان كردن
بەرهەم مستەفا بزوتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرەتای دروستبونیەوە کاری کردوە بۆ سەرخستنی پەیامێک کە خۆی لەچاکسازی سیاسی و کومەڵایەتی و ئیداریدا بینیوەتەوە ٫ ئەمەش وەک گەیشتن بەڕێگایەک کە چ خەڵکی هەرێم چ پرۆسە سیاسیەکەی بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام٫ بیرمان نەچێ لەم پێناوەشدا قوربانیەکی زۆریداوە و سڵی نەکردۆتەوە لەوەی دەستکەوتی حیزبی بزوتنەوەکە بەکوێ ئەگات چونکە لەئەساسدا تێڕوانین و دنیا بینی ئەم هێزە بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک و ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەدامەزراوەیی کردنی کۆی جومگەکانی وڵات بووە ۰ بێگومان هێزێک ئەمە تێڕوانینی بێت٫ ئەوا بێگومان دژایەتی و بەکەم سەیرکردنی هەنگاوەکانی شتێکی سەیرنیە لەلایەن ئەوانەی کەئاشیان ناگەڕێت بەم مۆدێلەی گۆڕان ٫ هەربۆیە کاتێک تێڕوانینی هێزێکی وەک بزوتنەوەی گۆران سەیرکردنێکی گشتی یەو لەو پێناو باشترکردنی دۆخی سیاسی و ئابوری هەنگاو دەنێت ؛ ئەوا لەبەرژەوەندی تایبەتی و گیرفان پڕکردنی ئەو خەڵکانە نابێ کە سیاسەت وەک بازرگانی سەیرئەکەن و گەرەکیانە شەوانی سووری خۆیان بەردەوامبێ ۰ لەو ساتە وەختەی بزوتنەوەی گۆڕان ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستەقینە لە سەردەستی لەدایک بوو تا ئەوساتەی بەشداربوو لەنێو حکومەتی هەرێم هەمیشە پاکێجەکانی بزوتنەوەکە بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک بووە هەربۆیە لەئێستادا گۆڕان وەک هێزێکی خاوەن پێگەو کاریگەر و یەکلاکەرەوە سەیر ئەکرێ و بەرنامەو کار و پاکێجەکانی لە ئێستاشدا سوودی لێدەبینرێ ٫ مانەوەی بزوتنەوەی گۆران لە لوتکەدا و وەک هێزێک بۆ ئێستا‌و داهاتوی کوردستان لەخەیاڵەوە نیە بەڵکو ڕەنگدانەوەی هەنگاوی حەکیمانە و پڕ مەسئولیەتی ئەم هێزەیە ٫٫ بەئێستاشەوە بزوتنەوەی گۆران ئامانجی پەراوێزخستنی هیچ هێزێکی ترنیە و بڕوای وایە کە قورسایی هەرهێزێک پەیوەستە بە جوڵەی سیاسی و خزمەت بەهاوڵاتیان نەک دروستکردنی خۆت لەسەر وەلانانی هیچ گروپ و لایەنێک !٫ بزوتنەوەی گۆڕان لەم پێناوەدا هەوڵەکانی خێرا‌و جدی تر ئەکات تازووە حکومەتی هەرێم پێک بێت و چیتر ژیانی هاوڵاتیان نەکرێتە قوربانی پۆستێک ٫ چیتر ناکرێ خەڵکی ئەم هەرێمە لەدڵە راوکێدا بژی و هەندێک هێزیش لەخەمی بڕینی پۆستکدابن بە باڵای خۆیان ٫ گۆڕان پێ ی وایە کاتی ئەوەهاتووە لەئاست جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بانگەشە و خەمی خەڵکیدا هەنگاو بنێین ۰ چونکە ئەوەی گۆرانی لە لوتکەدا هێشتۆتەوە ئەم جۆرەیە لە دنیابینی٫ بۆیە دەکرێ بڵێین بزوتنەوەکە پرۆژەیەکە بۆ ئێستا و داهاتوو ۰
كەمال چۆمانی کۆمیدیی دەبێت سبەی ببینیت بێرنی ساندەرز لەگەڵ دۆناڵد تڕا‌مپ هاوپەیمان بێت. دڵنیام زۆربەی رەخنەگرە رۆشنبیر و فەیلەسوفەکانی گۆڕانیش لە کوردستانەوە بێرنی ساندەرز رەخنەباران دەکەن، بەڵام ئێستا هەوڵی شەرعاندنی رێککەوتنی پارتیی و گۆڕان دەدەن و سەد ئارگیومێنتی بێ‌مانا دروستدەکەن. بێگومان نە ئێوە کەستان بێرنی ساندەرزن و نە پارتی‌یش حیزبی کۆماریی یان تڕامپن، بەس هەر بۆ نمونە. ئێوە بەس واز لە دروشمە قەبەکان بێنن، خەڵکیش واز لە ئێوە دەهێنێت و چیتر پۆستەکانی ساڵی پارتان نوێ ناکاتەوە. راستە سیاسەت بەو مانایە نییە بۆ ئەبەد ئۆپۆزسیۆن بیت، بەڵام بەو مانایەش نییە ئەمڕۆ هێزێکی پڕۆگرێسیڤ/پێشکەوتنخواز بیت و هێزێکی راستڕەوی وەک پارتیی بە مافیا، چەتە، بێئەخلاق، دز، رۆژنامەنوسکوژ، دڕندە، گەندەڵ، نەوتدز، جاشی تورکیا و ئێران، جاشی سەدام حوسێن، خاوەن میلیشیا، قۆرخکاری بازاڕ، تاوانباری جەنگ و هەرچی سیفاتی خراپە بانگ بکەیت و سبەی بێئەوەی هیچ لەو شتانە گۆڕا بن تۆ بچیت لەگەڵیدا هاوپەیمانێتیی دروستبکەیت. بزوتنەوەی گۆڕان راستە لەگەڵ پارتییدا خوێنی تێنەکەوتوە، بەڵام خۆ بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی هێزی چەکدار نەبوە، بزوتنەوەیەکی مەدەنیی بوە و چەندان جار ئۆفیس و بارەگاکانی سوتێنراون. کەس نەیگوتوە ئێوە دوژمنی پارتیی بن، بەڵکو دەڵێ نەیاری پارتیی بن. گروپێک لە گۆڕان نە دەزانن نەیار بن، نە دەشزانن دۆست بن. نەیارێتیی فیکرییتان کردە رق و کینە و دوژمنایەتیی، ئێستاش بە دۆستایەتییتان هەوڵدەدەن جیاوازییەکان نەهێڵن. چۆن شەرم ناکەن بچنە ناو حکومەتێکە زیندانی سیاسیی هەبێت؟ دەی، لەوانەیە بڵێن بۆچی ئەو قسانە بە یەکێتیی ناڵێین. خەڵک لە یەکێتیی بێهیوا بوە بۆیە ئەو رەخنانەی لە ئێوەی دەگرن لە یەکێتیی ناگرن. بەڵام ئێوە بەو سیاسەتە ناتەندروستەتان روی یەکێتییشتان سپیکردۆتەوە و ئێستا یەکێتیی نازی ریفۆرمیستیی لێدەدات. دەڵێن کوردستان لە کەناری شەڕی ناخۆیە بۆیە ئێوە دەچنە ناو حکومەتەوە. باشە، دەکرێ ئێوە نەچنە ناو حکومەتیشەوە و هەوڵیش بدەن نەیارێتیی خۆتان بە جۆرێکی وا مانیفێست و دەرببڕن کە خەڵک هاننەدەن بۆ خۆپیشاندان و دواتریش ئێوە لەسەر حیسابی ئەوان رێککەوتنی ژێر-بە-ژێر بکەن و لە پشتی پەردە لەگەڵ نێچێرڤان بارزانیی قاقا پێبکەنن کاتێک پێتان دەڵێت "پارتیی کاری بێقانونیی ناکات، دوێنێ ئێوەمان لە هەولێر دەرکرد و هەموشی لەڕێی قانون بو،" وابزانم تێدەگەن مەبەستم کێیە. لەمەودوا چیتر رەخنە لە ئێوە ناگیرێت وەک هێزێکی ریفۆرمیست، یان رونتر هێزێک کە بانگەشەی ریفۆرم دەکات. بەڵکو ئێوە هێزێکن بەشێکن لە سیستەم، ئەو سیستەمەی کە خۆتان لە من باشتر پێناسەتان کردوە. کەس داوای ئەوەتان لێ ناکات دوژمنایەتیی کەس بکەن، بەڵام چاوەڕێی ئەوەتان لێ دەکات جیاوازییەکانتان لەگەڵ پارتیی و یەکێتیی بپارێزن، بەداخەوە نەتانپاراست.
ئارێز عەبدوڵا من قسەیەکم لەسەر ناوەرۆک و ھۆکارەکانی رێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان نییە، بەڵام بە ورد بوونەوە لە شێواز و کاتەکەی دەردەکەوێ کە ئەو رێککەوتنەش تیماری دەردی وڵات ناکات. ئەم جارەش گۆڕان دڵی بەوە خۆشە کە ژمارەیەکی زۆر لە پۆست و پلەو پایە بۆ بەشێک لە کادیرەکانی مسۆگەر دەکا، ئەوە لە کاتێکدا ئەزموونی یەکێتی لەبەر چاوە و باشیش دەزانێ ناتوانێ لەناو ئەو حکومەتە بەقەد یەکێتی کارا و کاریگەر بێ، بەڵام ئەنجام رێکەوت. من دڵنیام ئەنجامی ئەو رێککەوتنەش لە ئەنجامی رێککەوتنەکانی تری نێوان یەکێتی و پارتی و گۆڕان و پارتی باشتر نابێ چونکە: یەکەم: ئەو سیستەمە حوکمڕانیە سەقەتە بەرێککەوتنی ئەم حزب و ئەو حزب لەسەر دابەشکردنی پۆست و پلەو پایەکان راست ناکرێتەوە. دووەم: لە بنەڕەتدا نییەتی چاکسازی راستەقینە و راستەڕێکردنی سیستەمی سیاسی و حوکمڕانی کوردستان نییە. سێیە: بەو پێیەی کە پارتی ھێزی یەکەمە و مافی خۆیەتی حکومەت پێک‌بێنێ، بەرنامەیەکی گشتگیر و نیشتمانی فراوانی نییە بۆ رێککەوتنێکی سترایتیجی لە نێوان ھەموو لایەنەکانی کوردستان لە پێناوی تێپەراندنی قۆناغی راگوزاری و بە نیشتمانی و بەھێزکردنی دامودەزگا نیشتمانیەکان. چوارەم: پارتی سودی لە ناکۆکیەکانی نێوان یەکێتی و گۆڕان وەرگرت و بۆ جێبەجێ کردنی ئامانجەکەی خۆی بەکارتی گۆڕان بێ منەتی بەرامبەر بە یەکێتی نیشاندا. پێنجەم: کاردانەوەی پارتی بەرامبەربە ھەڵبژاردنی کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق و ئەکتیفکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم لە پاڵ پێک‌ھێنانی حکومەت و دواخستنی پێک‌ھێنانی حکومەت و پلانی کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی دەسەڵاتەکانی کوردستانی دەردەخا. شەشەم: ئامادە نەبوونی پارتی بۆ رێککەوتن لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد لە کەرکوک و دروستکردنی یەک دەنگی و یەک ھەڵوێستی لایەنە سیاسیەکان لە بەغدا پرسیاری زۆر ھەڵدەگرێ. ھەموو ئەو خاڵانە بەڵگەی ئەوەن کە پارتی دەستبەرداری ھەڵوێستی خۆی و ئەو سیستەمە حوکمڕانیە نابێ، بۆیە تەنانەت ئەگەر لەگەڵ یەکێتیش رێکبکەوێ کێشە و قەیرانەکانی کوردستان چارەسەر ناکرێن، بەڵکو ھەڵدەپەسێردرێن. تەنیا لەیەک حالەتدا دڵنیا دەبین کە رێککەوتن یان رێککەوتنەکان ھۆکاری چارەسەری قەیران و کێشەکانن کە تەواوی لایەنە کوردستانیەکان لەسەر پڕۆژەیەکی نیشتمانی و نەخشە رێگایەکی کات دیاریکراو رێکبکەوین، دەنا ئەو رێککەوتنەی گۆڕان و پارتی ئەگەر چوار ساڵی ئارامیشی بەدوادا بێ کێشەکان چارەسەر ناکەن و بارودۆخەکە ھەر ھی بەزمی جاران دەبێ.
هێمن مەحمود گەنجە عەرەبەکە دوای ئەوەی پێنج مانگ و نیوی لەم کەمپەدا بەسەربردو بڕیاری ناردنەوە (دیپۆرتکردنەوە)کەی بۆ فینلەندا بەدەست گەیشت بەچەقۆ بەربووە خۆی و بەپەله گەیاندیانە نەخۆشخانە. سالاری هاوڕێشمان دوای ئەوەی شەش مانگ و بیست رۆژی بەڕێکردو بەڵێنی ئەوەی وەرگرتبو ئیتر تەواو ناینێرنەوە بۆ سوید بەڵکو دەینێرنە شارێکی ئێرە (ئەڵمانیا)، کەچی شەوێک لەپڕ پۆلیس دایان بەسەر ژورەکەیدا و بێ ئەوەی فریای هیچ بکەوێت بەخاوخێزانەوە ناردیانەوە بۆ سوید. رێبەریش ئەو گەنجە سلێمانیەی دوای ئەوەی لەبەهاری 2017 ەوە بەڕێگاوە بووەو پێنج مانگ پێش ئێستا گەیشتۆتە ئەم کەمپە، دەمەو بەیانییەک هاتن پۆلیس بەدوایداو لەفڕۆکەخانەوە ناردیانەوە بۆ ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا. لەوێش دوای مانەوەی بۆ ماوەی 4 ڕۆژ لە فڕۆکەخانە بە دەستبەسەرکراوی، دواجار خستویانەتە سەرجادەو وتویانە دوای دە ڕۆژی تر وەرەوە. سەفاش ئەو گەنجە عەرەبە سامەڕاییەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتبوو قاچێکی لەبنەوە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە بڕابوو، دوای چوار مانگ شەوێک پۆلیس بردیانەوە بۆ فینلەندا. ئەحمەدیش ئەو گەنجەی چوار ساڵ لەسوید بووەو پێنج مانگیش لەم کەمپەدا، دوای ئەوەی لەکاتی ناردنەوەدا لەفڕۆکەخانە سواری فڕۆکەکە نابێت و دەگەڕێتەوە، ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوەو سزای زیندانی مانگێک و دواتریش دیپۆرتکردنەوەی بەزۆری بۆ دەرچووە. ئەمانەی سەرەوە مشتێکن لەخەرواری چیرۆکی ئەو پەنابەرانەن کە لەکەمپەکاندا بەبیانوی هەبوونی پەنجە مۆرەی وڵاتانی تری ئەوروپی ڕۆژانە لەئەڵمانیاوە دیپۆرتی وڵاتانی پێشوتریان دەکرێنەوە بەبێ ئەوەی هیچ دۆخێکی مرۆیی پەنابەرەکە لەبەرچاو بگیرێت. هەمیشە یەکێک لەکێشەکانی پەنابەران ئەوەیە کاتێک دەگەن بەیەکەم وڵاتی ئەوروپی پەنجەمۆردەکرێن و دواتر کە روودەکەنە وڵاتێکی تر ئەم پەنجە مۆرە دەبێتە کێشە بۆیان ولەکۆڵیان نابێتەوەو دەگەڕێنرێنەوە. لەپێشوتردا پەنابەران چەندین فێڵیان دەدۆزییەوە بۆ ئەوەی دوای شەش مانگ پەنجە مۆریان بشکێت، بۆ نمونە پەنایان دەبردە بەر کەنیسەکان یاخود لەمانگەکانی کۆتایدا خۆیان دەشاردەوە، بەڵام لەئێستادا لەوڵاتێکی وەکو ئەڵمانیا (ئەوەی کە من بەچاوی خۆم لەم کەمپەدا بینیومە) بەرلەوەی شەش مانگی پەنجە مۆرەکە بشکێت، ئەو وەرەقەیەی کە دراوە پێت بۆ مانەوە و پێی دەوترێت (ئۆزفایز) بەچەند رۆژێک پێش دیپۆرتکردنەوە لێت وەردەگرن و تازەی ناکەنەوەو ناتدەنەوە، ئیتر تۆیش کە ئەوەت پێ نەبێ ناتوانی لەئەڵمانیا بژیت و هاتوچۆ بکەیت و ناچاردەبیت بڕۆیت. وڵاتی ئەڵمانیا لەئێستادا گرنگیەکی زۆر بە ناردنەوەی پەنابەران دەدات و بەپێی ئامارەکانی حکومەت ساڵی رابوردوو ئەو وڵاتە هەزاران پەنابەری ناردۆتەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە یەکەمجار پەنجەمۆریان تیادا کردووە. ئەمە جگه لەمافی پەناریش کە بەنیسبەت عێراقی و کوردی هەرێمی کوردستانەوە ئێجگار قورسیکردووەو بەدەگمەن لەکەمپەکاندا کەسێک دەبینیت مافی پەنابەری وەربگرێت. جابۆیە هاوڵاتی ئازیز کاتێک دەتەوێت لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەوروپا بێیت یەکەمجار کەیسێکی باش دروستبکە (لەجارێکی ترا دێمە سەر جۆری کەیسە رەتکراوەکان)، ئینجا هەوڵی تەواویش بدە لەهیچ وڵاتێکی تری ئەوروپی جگە لەو وڵاتەی خۆت بۆی دەچیت پەنجە مۆر نەکرێیت بۆ نمونە تۆ ئەگەر بەنیازی ئەڵمانیایت ئەوا نە لەیۆنان (یۆنان دیپۆرتی نیە تەنها سێ تا شەش مانگ لەکەمپا دەتهێڵنەوە) و نە لەرۆمانیا نە لەئیتالیا نە لەسربیا نە لەنەمسا دەستگیرنەکرێیت و پەنجە مۆر نەکرێیت.
عەبدوڵا كوێخا موبارەك ئەڵێت لەپێناو یەکڕیزی نیشتیمانی و بەدەستھێنانی ئستیحقاقی کورد پێویستە ھەمومان یەکگرتوبین، بەڵام ئەوەی کە بەدەستی دێنین ھەموی (بۆخۆم). کەرکوکی فرۆشتوە لەپێناو مانەوەی خۆی، ئێستا ھەوڵ ئەدا وەک کرێ چیەک جێگای ببێتەوە تێیدا و شیعری بەسەردا ئەڵێت، (کەرکوک و کەرکوک و کەرکوک). سەد جار خیانەتی نیشتیمانی کردوە، تا دوێنێ لە بەغدا دەستی ماچ ئەکرد بۆئەوەی جێگای خۆی بکاتەوە، کە جێگای نەبوەوە باسی (کورد پەروەری خۆی و خیانەتی ئەوانی تر دەکات. تا دوێنێ پەرلەمانی دائەخست، لەنێو حەرەمی پەرلەمان پەرلەماتاری فەلاقە و ئەتک ئەکرد، سەرۆکی پەرلەمانی دەرئەکرد، ئێستا ئەڵێت (پەرلەمان ئەوەنە گرنگە نابێت یەک کاتژێر کۆبونەوەی دوا بکەوێت). ھەموان دەزانن حکومەتی عێراق پابەند کراوە بە ناردنی بودجە بۆ ھەرێم و قبوڵی ناکات کەموکورتی لە موچەدا بمێنێت، کاکیشم دۆستەکانی خۆی جێھێشتوە و بە دۆستی دایکی ئەڵێت خاڵۆ، بەبیانوی ئەوەی بەو ڕێگایە (پاشەکەوتی موچە لادەبات). مێشکی بردبوین، ئەتوت برا ٢٤ سەعات گەلە گورگ لە دەوری ئاواییە، بەڵام کە سەپکەی بینی، (سیاسەت ڕق و کینە نەبو، ھەوڵی بەدەس ھێنانی سەپکەکە بو). نەمانزانی کاکم ھەر لە سەرەتاوە خگ رجعی دانابو، بۆیە (ناوی کەسی نەھێناوە) ھھھھھھ