لاوک سەلاح لە پەنجاکان و شەستەکان و حەفتاکاندا عێراق و بەتایبەتی کوردستان ببونە گۆرەپانی ململانێ فیکرییەکان و ئایدیۆلۆژییەکان. ململانێکان بوارەکانی سیاسەت و ئەدەب و رۆشنبیری گرتبۆوە و سەرتاپا هەموو وڵاتەکە بە کوردستانیشەوە لە پرۆسەیەکی گەران بە دوای شوناسی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتووریدا بوو. لەبەر نەبوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نایەکسانی دابەشکردنی سەرچاوە دارایی و ئابورییەکان بیروراکانی چەپ زیاتر لە برەودا بوون و فۆرمی کارکردنی پارتە سیاسییەکان، تەنانەت ناسیۆنالیزمەکان لە ژێر کاریگەری بونیاد و هەیکەل و میکانیزمی پارتەکانی ئەوروپای رۆژهەڵاتدا بوون. ئەو ململانێ سیاسییانە باڵی بۆ ناو کایەی ئەدەب و رۆشنبیریش کێشابوو بەشێوەیەک پانتایی ئەدەبی و رۆشنبری ببوە مەیانی شەڕی بەوەکالەتی ململانێ سیاسییەکان. لە پەراوێزدا، هەندێک لە تەوژمە ئەدەبییەکان بۆ هەناسەدان لە ڕای "فەردانیەتی" خۆیان قەسیدە و رۆمان و ژەندەرەکانی دیکەیان بەکار دەهێنا بۆ ئەوەی بڵێن ئێمە هەیین و بوونمان هەیە، ئەوان بە پەنابردنە بەر رەمزیەتێکی زۆرچر بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو ململانێیانە خۆیان بە نهێنی نمایشت دەکرد، وەک ئەوەی لە ناو ئەشکەوتێکی تاریک و قووڵ دا بیت دەتەوێت هاوار بکەیت بەڵام بە مەرجێ گوێیان لێ نەبێت بۆ ئەوەی رۆحت هەڵنەکێشن. ئەو سەردەمە خەڵک وێڵی وەهمی ئایدیۆلۆجیایەک بوو بۆ ئەوەی پەیرەوی بکەن تاوەکو ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریان رێکبخاتەوە، بەتایبەتی لە پاش رووخاندنی سیستمی مەلەکی. ململانێکان لە نێوان تەوژمە بە ناو سیاسییەکان و بەناو فیکرییەکان تا دەهات سەخت و خوێناوی دەبوون، بگەرێوە سەر ئەدەبیاتی پارتە سیاسییەکان، دونیایەک خەڵک شەهید بوون کە رەنگە ئەگەر ململانێکان بە جۆرێکی دیکە ئیدارە بدرابان، ئاراستەیەکی جیاوازیان دەبوو و ئەنجامەکەش جیاواز دەبوو و خۆێنیشیان کاڵ نەدەبۆوە، ئەگەر رەفتارێکی سیاسی جیاواز هەبووایە، لانی کەم، رۆژانی دوای ئەو سەردەمە ئەوەندە قەترانی رەش نەدەبوون. ئاوردانەوەیەکی خێرا لەو مێژووە، دەستبەجێ ئەو پرسیارەت لەلا دروست دەکات بۆ ئەوە روویدا؟ چی لەسەر بیناکرا؟ بۆ ئێمە وامان بەسەر هات؟ ئەوە هەر ئێمە بووین کە چارەنووسمان بەو جۆرە بوو؟ ئایا بنەمای ململانێکان تەنیا تەماعی سیاسی و پارە و پۆست و کورسی بوو یان هەر ئەوەندە لە دونیا تێگەیشتبووین کە پێمان وابوو "من لەهەر بەرەیەک بم راستم". خەسڵەتی سەرەکی لە بیرکردنەوە و رافتاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەوە بوو کە کەسەکە یان لایەنەکە بە تەواوی مافێکی رەهای لە هەموو شتێکدا هەبوو و هەیە، هەمیشە و تەنانەت پاش مەرگیش حەقیقەتە رەهاکە لای ئەوە، وا تێدەگەیشتین کە ئەوەی ئەو دەیڵێت تەنیا چارەسەرە بۆ گۆرینی کۆمەڵگە، بەداخەوە لە هەر قۆناغیکدا کە تەوژمێک زاڵ دەبوو ئەوەی دیکەی دەسڕییەوە. تەوژمە فیکرییە سیاسییەکان لەو سەردەمەدا ئەوانە بوون کە لە رێگای وەرگێرانەوە بۆ زمانی عەرەبی بە ئێمە دەگەیشت، هەر لە ئەدەبیاتی چەپەوە تا دەگەیشتە تەوژمە ئەدەبییەکانی دیکەی وەک وجودییەت "بوونگەرایی" وفۆرمەکانی دیکەی ئەدەب و فیکر. بەداخەوە ئەو کات گومانمان لە توانای کەسەکان بۆ پیادەکردنی فیکرەکان نەدەکرد، پیرۆزییەکی ئاوریشمی ناوی نووسەر و سیاسەتمەدارەکانی داپۆشیبوو، تەنانەت لە وەرگێرانەکەش گومانمان نەدەکرد کە ئایا تێگەیشتنەکان تا چەند راستن، هیچ پێوەرێک بۆ دڵنیا بوون یان راستکردنەوەی زانیارییە چەوتەکان نەبوو. مەعریفە و زانست تا دەگەیشتە لای ئێمە بە کۆمەڵێک فلتەردا تێپەردەبوون، سەرباری تێپەربوونی بە چەندا کیشۆردا، گومانمان نەدەکرد لەوەی بە ئێمە دەگەیشت، بەڵام ئەوەی دەگەیشت زۆر جیاواز بوو لەوەی کە لە بنەچەدا هەبوو، لانی کەم، ئەو مەعریفەیە لە سەرەتادا بۆ دۆخێک و کۆمەڵگەیەکی دیکە نووسرا بوو. لە کاریگەری ئەو مامەڵە چەوتە لەگەڵ چەمک و تەوژمە فیکری و سیاسییەکان نەوەک تەنیا کەسەکانی گۆشەگیر کرد و دواتر لە دونیا دابڕان و شوناسیان سڕایەوە، بەڵکۆ سەرتاپا کۆمەڵگەیەکی گۆشەگیرو چەواشە و نقوومی غوربەتیان کرد، لە بری ئەوەی سەرقاڵی هێنانەکایەی پرۆسەیەکی پەرەسەندنی دەزگا سیاسی و حکومییەکانبین، میراتێکیان بۆ ئێمە بەجێ هێشت کە دەبێت چەندان ساڵ هەر خەریکی راستکردنەوەی هەڵەکان بین. ئەم کارەش لەگەڵ گەڵاڵەبوونی کارەساتەکانی دیکە بە کارێکی زۆر سەخت دەژمێردرێت لەبەرئەوەی ئەو دەزگا پسپۆر و دەستەڵاتە یاسای و دەوڵەتیانەمان نییە ئەو کارە رێکبخات. چاوێک بخشێنە بە کاری دامەزراوەکانی دەوڵەت و زانکۆکان و رێکخراوەکاندا تا وەکو بزانیت تا چەند کاریگەرن. لەو سەردەمەدا، زۆر کەمتر گرنگی بە مێژووی سیاسی رۆژهەڵات دەدرا، هەر بۆیە یەکێک لە خەسڵەتەکانی دیکە نەبوونی پارسەنگی مەعریفە بوو بەو مانایەی کە تۆ لە کۆمەڵگەیەک گەورە دەبیت شارەزای کۆڵەکەکانی نەبیت و خەون بە بیانکردنی کۆمەڵگەیەکەوە ببینیت کە پێیەکانت لەسەر عەرد نین، بەڵام دەتەوێت لە کۆمەڵگەیەکی دیکەوە ئامرازێک بخوازیت بۆ ئەوەی بەکاری بهێنیت بەڵام موتربە نییە بە کۆمەڵگەکەت، پێتوایە ئەمە راستە و دەتوانیت ئەو کارە بکەیت بەڵام لە راستیدا دڵنیانیت تا چەند ئەو کەرەستانەی لەبەر دەستدان یارمەتیت دەدات. کەواتە خەون دەبینیت و سبەی کە بەئاگادێیتەوە نە یادەوری و نە میراتێک هەیە پشتی پێببەستیت. سادەترە قسە بکەین، ئەزموون سەلماندی کە ناکرێت تۆ لە کۆمەڵگەیەکی کوردی یان عێراقی گەورە ببیت و شارەزای مێژووی کێشەکانی نەبیت بەڵام چارەسەر لە مەعریفەیەکی ئەوروپییەوە وەربگرێت بەبێ خوڵقاندنی پرۆسەیەکی مەعریفەی نوێ کە گونجاو بێت بۆ کۆمەڵگەکەی خۆت. ئەو تەفسیرە رەهایانە مێژوویەکی لە وەهم دروست کرد بەوەی خۆی بە تەفسیرێکی نەمر دادەنا. زۆربەی تەفسیرەکان ئەوەندەی "ئەحکام"ی خێرا و دەستبەچێ بوون، راڤەکردن و شیکردنەوە نەبوون. بەکارهێنانی چەمکەکان و زاراوەکان بۆ دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە نەبوو، بەڵکو بۆ سەلماندنی ئایدیۆلۆجییەکی تایبەت بوو، لەگەڵ هەر بەرەیەکدا بوویتایە، بەرەکەی دیکە بە خائین لە قەڵەمی دەدایت تا رادەی فەتوای خوێن رشتن. بەداخەوە ئەوەی مایەوە لەو ململانێیانە وئایدۆلۆجیانە میراتێک بوو، لانی کەم دەتوانی بە "میراتی وەهم" وەسفی بکەیت. ئەوەی لە ئیستادا روودەدات چییە؟ لە پاش ئەو هەموو رووداو و کارەساتانە و سەرباری هەموو ئەو گۆرانکاریانەی بواری تەکنەلۆجیا کە دەبوایە یارمەتی لێک نزیکبوونە و و تێگەیشتنی هاوبەشی باشتری بدایە و کاریگەری باشی لەسەر راماڵینی ئەو میراتە هەبوایە، بەڵام بەداخەوە زۆر جار هەست دەکەیت هەر هەمان دۆخ بەردەوامە بە جۆرێکی دیکە و فراوانتر لە جاران، دۆخێکی دیکە لە سڕینەوەیە بەردەوامە. لە پاڵ ئەمەشدا، بەتاڵی و بێ ئەزموونی و بێ پیشەیی خەسڵەتی دیکەی سەرەکی دۆخەکەن و سەرکێشییەک خەریکە سەرهەڵدەدا کە بێباکانە تۆقین دەکاتە ناسنامەی. ئێمە چاوەڕوانی ئەو دابرانە بووین کە دەبوایە لە شوێن شیاوی فیکری خۆیدا بوایە، واتە دابران لە وەهم و گەرانەوە بۆ دەوڵەمەندکردنی کۆڵەگە سەرەکییەکانی ژیانی رۆژهەڵاتی نەوەک قەرزکردنی چەمکەکان و سەقەتکردنیان، دەبێت نەکەوینە بۆسەی تۆمەتبارکردنی یەکتر بێ پێوەری جەوهەری، بە تایبەتی ئەگەر لە پێگەی بەرپرسیاریەتیدا بیت. ئەگەر چەمکە رۆژئاواییەکان فریاد نەکەون لە فێربوونی لێبوردەیی لە رەفتار نواندا، ئەوە گرفت لە چەمکەکاندان نییە، گرفت لە توانا و تێگەیشتن و پیادەکردن و تەفسیرکردنی ئەو چەمکانەیە. ئێمە چاوەڕوان بووین دونیایەک دەزگای ئەمنی زانستی و سیاسی و کۆمەڵایەتی دامەزێنین بۆ ئەوەی رێ لە دووبارەبوونەوەی بە"وەهم"کردنی چەمکەکان بگرین، چاوەڕوان بووین پەیوەندی نێوان فیکر و ئەدەب و رۆشنبیری هاوسەنگ بکەین و دواتر کاربکاتە سەر کایە و بڕیاری سیاسی، چاوەڕوان بووین تووڕەیی راپەرین بگوێزینەوە بۆ بە دامەزراوەکردنی هەموو بونیادەکانی کۆمەڵگە، دوور لەوەی خۆت بە پاڵەوان بزانیت. با نەبینەوە بە سێبەری هەمان وەهم، با چەمکە فراوانەکانی دونیای دیموکراسی نەشێوێنین کە جارێ ئەو زمانە نازانین کە پێی نووسراوە. ئەوەی دەزرینگێتەوە لە ئێستادا لە دونیای دیموکراسی سەردەم لە چەمکە سیاسییەکانەوە تا چەمکەکانی بواری کەلتوور و جەندەر و حکومڕانی هێدی هێدی وەربگرین، با بە گیانێکی بەرپرسانەوە دوور لە غەریزە و کەلتووری خۆرسکەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەین. بەداخەوە سێبەری هەمان تەفسیر و رەفتار و تێگەیشتن هەر بەردەوام دەبێت ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵە نەکەین و زۆر بەئاسانی میراتی "وەهم" هەڵدەچنینەوە. لە نووسینی داهاتوودا دەستنیشانی ئەوە دەکەین کە چۆن دەتوانین مامەڵە لەگەڵ زاراوە فیکری و پیشەیەکاندا بکەین، ئەوەش بە هێنانەوەی نموونەیەک بۆ پیادەکردنی حکومڕانی هاوچەرخ بەڵام پڕ بە پێستی خۆمان گونجاوە؛ لەنێو حکومرانیدا، لامەرکەزیت چۆن پیادە بکەین؟
فارس نەوڕۆڵی كاریزما كێیه كهی دروست دهبێت ڕۆڵی لهمێژوودا چیهڕای بیرمهندان لهسهر كاریزما چیه بۆچی بارزانی نمونهی كاریزمای كوردیه؟ كاریزما ئهو مرۆڤهههڵكهوتوو دهركهوتووه قارهمانهیه كه مێژوو دروست دهكات و جوڵه به مێژو دهكات لهژیانی ئابوری و سهربازی و كومهڵایهتی گهلاندا. گهمهكهرێكی سهرهكی بهڕێوهبردنی گهمهكانی مێژوهكه ئاڕاستهی مێژو دهكات، كاریزما له بنهڕهتدا وشهیهكی یۆنانیه بهواتای بهخشیشی خودایی یان گهورهیی دێت كهنیسهی مهسیحی ئهم زارهوهیهی تایبهتكرد بهو كهسانهی كه توانای نائاسایی و له ڕادهبهدهریان ههبوه وهك پهیامبهران و ئهوانهی كاریگهری تهواویان ههیه لهسهر خهڵك بۆ گۆڕانی قۆناغێك بۆ قۆناغێكی باشتر، لهلای یۆنانیهكان داستانهكانی ئهلیاده و ئۆدێسهی هۆمیرۆس وهك نمونهیهكی باڵای كاریزما یاخود قارهمان دهبینرێت ئهم داستانه نهك تهنها كاریگهری لهسهر فكری یۆنانی ههبوه بهڵكو كاریگهری لهسهر فیكری مرۆڤایهتی بهگشتی داناوه ئهخیل بو بهو تاكه مرۆڤه كاریزمایهی كه دهتوانێت سهركردایهتی جهنگهكان بكات و ڕێرهوی مێژوش بگۆڕێت. كاریزما لهو ژینگهو وڵاتانهدا دروست دهبن كه چهوسانهوهو نادادپهروهری و داگیركاری وڵاتێك یاخود میللهتێك ههراسان دهكات لێرهوه كهسی كاریزما دهردهكهوێت بۆ ڕزگاركردنی نهتهوهكهی لهو ستهم و چهوسانهوهی كه بهسهریان سهپێنراوه وه دهبێته سمبول و فریاد ڕهس ههر بۆیه بیرمهندان و فهیلهسوفه گهورهكان قسهی خۆیان لهسهر كاریزما ههیه لهم بارهیهوه تۆكیدیس (395-460) پ.ز خاوهنی كتێبی جهنگی پلوپۆنیز ڕۆڵی مرۆڤه مهزن و قارهمانهكانی له دروستكردنی مێژودا ڕونكردۆتهوه ئهم مێژونوسه بڕوای وایه ئهوه كاری كاریزما و قارهمانهكانه بوێری و ئازایهتی ئهوانه كه لهمێژودا روداوی مێژویی گهوره دهخوڵقێنن توانای ئهوانه وهك كاریزما بونهته هۆی گۆڕینی ڕێڕهوی مێژوی مرۆڤایهتی له قۆناغێكهوه بۆ قۆناغێكی دیكه، له ههمانكاتدا فهیلهسوفێكی وهك سوقرات سهرسام دهبێت بهڕۆڵی كاریزما و سهرسوڕمانی خۆی بۆ سهركردهی یۆنانی (پریكلیس) نهشاردۆتهوه پریكلیس له مهزنترین سیاسی و جهنگاوهرهكانی یۆنانی كۆن بووه گوتاربێژێكی كارامهو جهنگاوهرێكی ئازاو سهركهوتوبووهو لهسهر كهوتندا لێبورده بوه بۆیه سوكرات بڕوای وابو كه پریكلیس لهسهركرده باڵاكانی نێو مێژوی كاریزماكانی جیهانه كه توانیویهتی لهكۆكردنهوهی فكر و كردارو سهركردایهتی كردندا سهركهوتوبێت لهلایهكی دیكهوه زانای سۆسیۆلۆژی ئهڵمانی ماكس ڤیبهر (١٨٦٤-١٩٢٠) ههوڵیداوه ڕهوتی كۆمهڵگای مرۆڤایهیهتی بهپێی دو چهمكی بنهڕهتی كاریزما بوون و دیموكراسی بوون شرۆڤه بكات ڤیبهر بڕوای وایه كه مێژوو لهسهر جوڵهیهكی بهردهوام و هێڵێكی ڕاست بهردهوام نابێت بهڵكو له ههندێ قۆناغ و ماوهی نا ئاساییدا جۆڵهی هێواش و پله بهپلهكانی مێژو تێدهپهڕێنێت و تێیدا پاڵهوانی بلیمهت دهركهكهوێت كهلهژێر چاودێری یهزدانیدا بۆ گهلهكهیان نێردراون ڤیبهر زۆربهی ڕهگهزهكانی فهلسهی مێژوی لهعهقڵانیهت وهرگرتووه، چونكه پێی وایه دوركهوتنهوه له عهقڵانیهت دهبێتههۆی داڕمان ئهم گواستنهوهش دهگێڕێتهوه بۆ چهندین توێژی كۆمهڵایهتی رۆشنبیران و پهیامبهران و پێشهوایان و فهیلهسوفان، بهڵام ڕهگهزی فهلسهفی سهرهكی بۆ ستراكچهری مێژوو لای ماكس ڤیبهر لهسهر هاوسهنگی نێوان جوڵهی كاریزمایی دامهزراوه لهلایهكی دیكهوه هیگڵ له وانهكانی فهلسهفهی مێژودا جهخت لهسهر كاریزما یاخود دروستكهری مێژو دهكاتهوه بڕوای وایه كاریزما ئامڕازێكه بهدهست ڕۆحی گشتیهوه لهپێناو هێنانهدی ئامانجهكانیاندا واتا ئهو كهسانهی توانیویانه بهرژهوهندی گشتی بخهنه سهروی تایبهتیهوهو ببنه بهرجهستهكاری ڕۆحی نهتهوه لهدیدی هیگڵهوه ناودارانی مێژو ئهو كهسانهن كهئهو پرینسپه گشتیه لهئامانجهكانیاندا بونی ههیه بهڕای هیكڵ قهیسهرو ئهسكهندهرو ناپلیۆن لهبنهڕهتدا سهر بهدونیای ئهو كهسانهن ئهوانهن وێنهی نهتهوه لهخۆیاندا بهرجهستهدهكهن بهئاماندجی گهشتن بهپلهی باڵاتر لهئازادی سهربهخۆیی كاردهكهن بۆ خستنهگهڕی ئهو وزهو هێزه پێویستهی له گهلهكانیاندا بونی ههیه بۆ ئامانجهباڵاكان بۆیه كاریزما كهسانێكن كه بههۆیهوه مێژو گوزارشت لهخۆی دهكات كاریزماكان گوزارشت لهڕۆحی سهردهمهكانی خۆیان دهكهن لای هیگڵ پیاوی مهزن دوای ڕوداوهكان دهردهكهوێت واتا كاتێك سهردهمه مهزنهكه داوایان لێدهكات ئهوان خۆیانی لهگهڵدا دهگونجێنن سهردهمی مهزن بریتیه لهو ماوه ئینتیقالیهی كهدهیهوێ ڕهگهزی مرۆیی لهئاستێك لهئاستهكانی ئازادی و ڕێكخستنی سهربهخۆیی بگوازرێتهوه بۆ ئاستێكی دیكه هیگڵ دهیهوێت له بۆچونهكانیدا ئهوه بڵێت كه قهیسهر و ئهسكهندهر و ناپلیۆن ئازادانه له بهردهم ههڵبژاردندا نهبون، بهڵكو ئهوه لۆژیك و سهردهمهكهیان بوو پێویستی پێیان ههبووه و داوای كارهكانی ئهوانی كردووه. لێرهدا وهڵامی ئهو پرسیاره دهدهینهوه بۆچی مستهفا بارزانی نمونهی كاریزمای كوردستانیه؟ به پشتبهستن بهم ڕاوبۆچونهی كه بیرمهندان لهسهر كاریزما ههیانبووه دهتوانین ژیانی سیاسی و سهربازی و كۆمهڵاتی بارزانی وهك كاریزمایهك بخوێنینهوهو وهك چۆن بیرمهندانی گهلانی تر ڕایان لهسهر كاریزمای خۆیان ههبووه لای ئێمهش ههژار موكریانی نمونهیهكی بهرزه كه كاریزمای بارزانی لهشیعرهكانیدا بهرجهستهكردووه. كهواتهبێ زیادهڕۆیی و دور له جیهانبینی حزبی وهك واقع و لۆژیك بیخوێنینهوه لهم وتارهشدا تهنها قهناعهتی تهواوی خۆم و خوێندنهوهم بۆ ڕای ئهو بیرمهندانه كه لهسهر كاریزما ههیانبووه ئهم بابهتهم نوسیوه نه لهبهر خاتری كهس و نه له ژێر كاریگهری هیچ شتێكی تردا، چونكه ئهگهر قهناعهتی فكری تهواوم بهبابهتێك نهبێت ناتوانم دێڕێكیشی لهسهر بنوسم وهك جهلالهدینی ڕۆمی دهڵێت (من نهێنیم دور لهڕوانینم نیه) بۆیه لهڕاڤهكردنی كاریزمای بارزانی لهڕێگای ڕای ئهم بیرمهندانهوه ئهوهمان بۆ دهسهلمێنێ كهبارزانی بهمانای چهمكی كاریزما كاریزمای نهتهوهیی كورد بووه لهسهردهمی خۆیدا بارزانی لهسهردهمێك دهردهكهوێت كه داگیركهران لهههرچوار لا بهدڕندانهترین شێوه بهربونهته سهر خاك و خهڵكی كوردستان ههموو ڕێگایهكیان دهگرته بهر بۆ شكاندنی ئیرادهو كهرامهتی تاكی كورد ئا لهم كاتهدا بارزانی دهردهكهویت بۆ وهڵامدانهوهی پرسیارهكان و واتاكان بۆ ڕوبهڕوبونهوهی چهوساندنهوه و گواستنهوهی كوردستان لهقۆناغی ژێر دهستهییهوه بۆ قۆناغی شكۆمهندی لێرهوه بارزانی خهباتێكی ههمهلایانهی خستهسهر ڕێگا لهڕوی سیاسی و كۆمهڵایهتی و ئابوری و سهربازیهوه لهڕوی كۆمهڵایهتیهوه كۆمهڵێك چاكسازی گرنگی كرد لهو سهردهمهدا وه لهڕوی سیاسیشهوه ئهو كاتهی كه له باشور له شۆڕشدا بوو كۆمارێك بۆ كورد لهڕۆژههڵات دادهمهزرێت بارزانی بێ هیچ دو دڵیهك لهگهڵ ههڤاڵهكانیدا دهچێته مهاباد بۆ هاوكاری كۆماری كوردستان لهو ماوهیهدا ڕۆڵێكی قارهمانانه دهگێڕێت دوای ئهوهی كۆمار دهكرێته قوربانی بهرژهوهندی زلهێزهكان، قازی محمد وهك قارهمانێك بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی كوردستان چوهبهر پهتی سێدار ه بارزانیش بۆ نهوهستانی ڕهوڕهوهی مێژوو قارهمانانه بهرگریكردو درێژهی بهخهباتدا ئالهو كاتهدا بهجوگرافیایهكی سهخت و ئاو و ههوایهكی نالهبارو جهنگێكی نا بهرامبهردا بهرهو یهكێتی سۆڤیهتی ئهو كات بهڕێ دهكهوێت ئهم قارهمانێتیه لهو سهردهمهدا بێ هیچ هۆكارێكی پهیوهندیكردن و گواستنهوه ئهگهر بارزانی كورد نهبوایه لهسینهماكانی جیهاندا دهیان فلیمی گهورهی لێدروست دهكرا، بهڵام بهختی كورد جگه له زوڵمی جوگرافیا و مێژوو لهپانتایی ئهدهبیات و هونهر و سینهمایی جیهانیشدا لهبهر بهرژهوهندی سیاسی ئاوڕیان لهم داستانه گهوره نهداوهتهوه لهم تراژیدیا گهورانهی كورد خۆیان بێ خهبهر كردووه، شارهزایهكی بواری سهربازی دهڵێت (بهپێوهرهكانی من سهركردهو شهڕكهری باش ئهو سهركردهیهیه كه عهقڵی ناوهستێت لهچركه ساته سهخت و یهكلایی كهرهوهكاندا) ئا لهو زهمهنه سهختهدا كه كورد لهمهئزهقدا بوو بارزانی جگه لهوهی جهنهراڵێكی سهربازی بووه سیاسیهكی دوربینیش بووه خوێندنهوهی واقعی ههبوه بۆ واقعی سیاسی ئهو سهردهمه بۆیه توانی ڕابهرایهتی میللهتهكهی بكات و وهڵامی پرسیارهكانی ئهو سهردهمه بداتهوه چون بارزانی ئهو خهسڵهتهی تێدا بوو كه پێی دهوترێـت ههیبهتی شهخسی ئهمهش لهزاری بیانیهكانهوه دهردهكهوێت جارێك جهودهت ئهمیری پهیامنێری ڕۆژنامهی (لۆمۆند)ی فهرهنسی چاو پێكهوتنێك لهگهڵ بارزانی دهكات و دهڵێت ئێوه ئامانجتان چیه ؟ بارزانی لهوهڵامدا دهڵێت ئهوهی كه ئێمه بۆی تێدهكۆشین یهكخستنی گهلهكهمان و وهرگرتنی مافهكانیهتی له ههمانكاتدا دهیزانی بهرژهوهندیه ئابوریهكان نهخشهی جهنگهكان دیاری دهكهن بۆیه له وهڵامی پرسیارێكی دیكهدا بارزانی دهڵێت ئهوه جهنهڕاڵی سهربازی نیه لێمان دهباتهوه بهڵكو ئهوه جهنهڕاڵی ئابوریه وادهكات جهنگهكان بدۆڕێنین لێرهدا بارزانی ئهوهمان پێدهڵێت كه بهرژهوهندیه ئابوریهكانی هێزه گهورهكانی جیهان لهسهروی ئازادی گهلانهوهیه ئهگهرنا گهلی ئێمه چۆك لهبهرامبهر هیچ دوژمنێكدا دانادات ههر لهم تێگهشتنهوه بارزانی ١٩٦٥ پهیامێك بهشهمسهدین موفتیدا دهنێریت بۆ ئهمریكیهكان داوایان لێدهكات كههاوكاری گهلی كوردستان بكهن كه سهرچاوهیهكی دهوڵهمهنده بهنهوت دهكرێت لهڕێگای كۆمپانیاكانتانهوه بهڕێكهوتنێكی ڕاستهوخۆ لهگهڵ كوردهكانی عێراق بهرههمدههێنرێت بارزانی لهم نامهیهدا ناڵێت لهگهڵ من یان لهگهڵ پارتی دهڵێت لهگهڵ كوردهكانی عێراقدا ئهمهش مانایهكی تایبهتی خۆی ههیه، ئهمه تێگهشتنی ئهوكاتهی بارزانی بووه لهسهر پهیوهندیهكانی كورد و ئهمریكا لهبواری وزهدا، بهڵام ئهمریكیهكان ساڵی ٢٠١٢ ئهم قهناعهتهیان لێ دەبێت بهواقع ئهمه ئهوهمان پێدهڵێت بارزانی توانیویهتی لهكۆكردنهوهی فیكرو كرداری سهركردایهتیكردندا سهركهوتوبێت بۆ ههمیشه ئامانجی دروستكردنی مێژوو بووه بهدور بووه له لهزهتی ژیان و سهروهت و سامان بۆ سهلماندنی ئهم ڕاستیهش دوژمنیش دانی پێداناوه جارێك مخابهراتی عێراق داوا لهسهرچاوهكانی دهكات كهوا سهروهت و سامانی بارزانی (گوازراوهو نهگوازرهوه) مان بۆ بنێرن سهرچاوهكان لهوهڵامدا دهڵێت بارزانی هیچی نیه ئهمه ئهوهمان پێدهڵێت كه بارزانی مرۆڤی باڵاو دادپهروهر بووه ههم زاهید بووه و ههم كاریزما بووه(زوهد ) بریتیه لهدهست بهردان له ماڵی دونیا و بهتاڵ كردنی دڵ له سهرقاڵی ئهو لهههمانكاتدا چهندان نووسهر و ڕۆژنامهنوس و سهركرده ئاماژهیان بهكاریزمایی بارزانی داوه، وهلی ئام سافایهر ڕاوێژكاری ڕۆژنامهنووسی كیسینجهر كتێبێكی بهناوی ئهیوب نووسیوه واتا ئهیوب پێغهمبهر لهو كتیبهدا باسی سهبرو ئارامی چهند سهركردهیهك لهژیان و خهباتی سیاسیدا دهكات كهچهند سهبری ئهیوبیان ههبووه لهوانه گاندی و ماندێلا و بارزانی ئهمانهو لهسهردانێكی سهرۆك مهسعود بارزانیدا بۆ ڕوسیا كه لهفڕۆكهكه دابهزی وتی من به ٣ كاتژمێر گهشتمه ئێره بهڵام بارزانی بهپێ و به ٥٣ ڕۆژ گهشته ئیره ئهم ڕستهیه پێویستی بە تێڕامان ههیه بهتایبهتی لای گهنجان و لاوانی سهردهمی دیجیتاڵ دواجار لێرهوه تێدهگهین كه بارزانی كاریزمای كورده بۆیه بارزانی دهبێت له پانتایی ماڵی نهتهوهدا بێت نهك حزب و خێزان و ههرشتێكی تر ههرچهنده ململانێی نادروستی حزبی وای كرد بارزانی بكرێته مۆركی لایهنێك بهتایبهتی باشور ههڵهی ئێمهش وهك پارتی و پارتیهكان ئهوهبوو وێنهی بارزانیمان لهنێو ماڵی خهڵك هێنایه ناو ماڵی پارتی بۆیه پێویسته ئهم ههڵهیه ڕاستبكهینهوه ههمهش ئهركی سهرشانی ڕۆشنبیرانه له فهزایهكی ئازاددا قسه لهسهر ئهم بابهتهبكهن ههروهها گهر بیشمانهوێت ئهم ڕێبازهب هردهوام بێت تا كۆتایی هێنانهدی خهونهكانی بارزانی دهبێت بگهڕێینهوه سهر فهراههمكردنی دادپهروهری بهههموو ماناكانی. سهرچاوهكان 1- پهیوهندیهكانی كورد و ئهمریكا - وریا ڕهحمانی 2- ئاڵهكۆك - غهنی بلوریان 3- ئهیوب - (نوسینی ولئام سافایهر) 4- داستانهكانی ئهلیادهو وهدیسهی هۆمیرۆس 5- وانهكانی فهلسهفهی مێژوو- نووسینی هیگڵ 6- كاریزما وهك بزوێنهری مێژوو - جهعفهر علی
رێبوار کەریم وەلی (1) دوای نزیكەی 12 ساڵ لە ئیمزاكردنی رێككەوتننامەی ستراتیژیی نێوان بارزانی و تاڵەبانی، لە 4ی ئاداردا، یەكێتی و پارتی جارێكی دیكە رێككەوتنێكی سیاسی و دابەشكاریی پۆستەكانیان ئیمزا كرد. لە كاتێكدا كە وا چاوەڕوان دەكرا یەكێتی دوای ئەو رێككەوتنە ئیتر بتوانێ خۆی ساغ بكاتەوە، بەڵام هەنگاوەكانی دواتری دەریخست كە ئیمزاكردنی ئەو رێككەوتنەش بەشێكە لە هەوڵی سیستەماتیكی ئەو حیزبە بۆ درووستكردنی ئاستەنگ لەبەردەم پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان. یەكێتی لە 18ی شوباتدا، لەلایەن پارتی، گۆڕان و هێزە سیاسییەكانی دیكەی بەشدار لە پەرلەمان، سیحری كات كوشتنەكەی بەتاڵ كرایەوە، بۆیە كە دیتی كات لە دژی ئەو كار دەكات و هەڵەیەكی كوشندەی كردووە كە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی وەرنەگرتووە، كەوتەخۆ. ئەوانەی لە 17ی شوبات (لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی) دەیانویست لەبەر یەك خاڵ، 18 خاڵی رێككەوتنەكە رەت بكەنەوە، لە 18ی شوبات و دوای بینینی بێمنەتیی پارتی، ویستیان هەڵەكە راست بكەنەوە؛ دیتیان خەریكە پارتی و گۆڕان بەبێ ئەوان نەك هەر یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم هەموار دەكەنەوە و سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێرن، بگرە بێ ئەوان حكومەتیش پێكدێنن. بۆیە كۆسرەت رەسوڵیان كردە واجیهەی رێككەوتن لەگەڵ پارتی. لە رواڵەتدا ئێستا كۆسرەت رەسوڵ سەركەوتووە و ئیمزای خستووەتە سەر رێككەوتنێكی عادیلانە لەگەڵ پارتی، بەڵام پێچەوانەكەشی راستە كە ئەگەر سەركردایەتی یەكێتی نەتوانێ رێز لەو ئیمزایە بگرێ و لەناوخۆی خۆیاندا نەتوانن رێكبكەون، سیحری ئەو ئیمزایەش بەتاڵ دەبێتەوە و بەهایەك بۆ مەكتەبی سیاسی و بڕیارەكانی نامێنێ. ئەوانەی لە 18ی شوباتدا دۆڕاندیان، یارییەكی زیرەكانەی دیكەیان كرد و بە رێككەوتنی 4ی ئادار دیسان پارتییان بە بارمتە گرتەوە. ئەوان دەزانن پارتی رێز لە ئیمزای كۆسرەت رەسوڵ و نێچیرڤان بارزانی دەگرێت و، دوای ئیمزاكردنی ئەو رێككەوتنە ئێتر چاوەڕێی یەكێتی دەكات و لەگەڵ گۆڕاندا، هەنگاوی تاكلایەنە ناهاوێت. دیسان پارتی دەكەوێتەوە ناو هەڵوێستێكی یەكلاكەرەوە ئەگەر یەكێتی بیەوێ بەهۆی ئەو رێككەوتنەوە یاری بە كات بكات، یان بیەوێ هەموو ململانێ ناوخۆییەكانی خۆی لەسەر حیسابی پارتی یەكلا بكاتەوە، دەبێ دیسان پارتی خۆی لەو تەڵەیەش رزگار بكات و چاوەڕێی یەكێتی نەكات، بگرە كەی هاتن رێككەوتنەكە جێبەجێ بكات. ئەگەری بەریەككەوتنی گۆڕان و یەكێتی (2) گۆڕان یەكەم لایەن بوو كە پیرۆزبایی لە رێككەوتنی چواری ئاداری نێوان پارتی و یەكێتی كرد، بەوەش ویستی بڵێ كە رێككەوتنی نێوان گۆڕان و پارتی لەسەر حیسابی یەكێتی نەبووە تا ئێستا پێی نیگەران بێت. پارتی هەر لە رۆژی یەكەمەوە پێداگریی لەسەر بەشداریی گۆڕان لە حوكمڕانیدا كردووە و وا بە ئاسانیش گۆڕان نافرۆشێت. پارتی گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی كە گۆڕانی ریشەیی لەسەر كەلاكی رێككەوتنی ستراتیژی كە هەموو شتێك پەنجا بە پەنجا بووە، لەگەڵ یەكێتیدا ناكرێت. ئەمڕۆ بەرنامەی چاكسازیی پارتی و گۆڕان بۆ ئاییندەی كوردستان لە هەموو كاتێك زیاتر لێكنزیكن و تەنانەت لە كابینەی هەشتەمیشدا، نێچیرڤان بارزانی نەك هەر وەزیرەكانی گۆڕان، بگرە هەموو وەزارەتەكانی سەرپشك كرد بۆ ئەوەی بێ گەڕانەوە بۆ ئەو چاكسازی بكەن. یەكێتی، ئەندازیاری تێكدانی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و گۆڕان و بە پلەی سەرەكیش نەوشیروان مستەفا و بارزانی بوو (لە كاتێكدا كە ئەوان لەسەرەتادا پێداگر بوون لەسەر ئەوەی دەبێ حەتمەن گۆڕان لە حكومەتدا بەشدار بێت!). ئێستا پەرلەمانتارانی پارتی، بە هەمان نەفەسی پەرلەمانتارەكانی گۆڕان لە 2009 كار دەكەن، تەنانەت هەندێكیان بە رەتكردنەوەی مووچە و خانەنشینی و، ئیمتیازاتی پەرلەمانتاری ئەو نەفەسەشیان تێپەڕاندووە. بۆیە یەكێتی كە لەسەر كەلاكی رێككەوتننامەی ستراتیژی نووستووە و هەموو جۆرە چاكسازییەك لە مووچە و خانەنشینیی كادیرەكانی بە هێڵی سوور دەبینێ بۆ سەر پێگە جەماوەرییەكەی، زۆر نابات تووشی بەركەوتن لەگەڵ شەپۆلی ئەو ئاراستە چاكسازییە دەبێت كە لە داهاتوودا بەڕێوەیە. ئەگەر یەكێتی نیەتی ئەوەی هەبووبێت كە بە هێشتنەوەی گۆڕان لە دەرەوەی حوكمڕانیدا، بزووتنەوەكە بخنكێنێ، ئەوا گۆڕانیش بە بەشداریی لە حكومەت و جومگە گرنگەكانی دەسەڵاتدا، دەست لە بینەقاقای یەكێتی دەنێت. هەر بۆیە لە ئێستاوەڕا یەكێتی كەوتووەتەخۆ تا پێش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی ئیمزا بكات. رێككەوتنی پارتی و گۆڕان بنچینەی چاكسازی و بە دامەزراوەییكردنی حوكمە لە كوردستان، بۆیە دەبێ هەردوولا دەستی پێوە بگرن، ئەوەی یەكێتی و پارتیش بە هەموو بگرە و بەردەكانیەوە، ئەخیرەن بۆ دابەشكاریی پۆست و گەڕانەوەیە بۆ سەردەمی حوكمی رێككەوتننامەی ستراتیژی. یەكێتی ئاوا دەبێتە حزبی یەكەم (3) پاڤڵ یان (بافێڵ) تاڵەبانی، لەم رۆژانە گوتبووی كە یەكێتی دەكەنەوە بە حزبی یەكەمی كوردستان! دەڵێن: كوڕ هات و بە باوكی گوت: بابە لە ماراسۆن سێیەم بووم. باوكی گوتی دەك داوەشێی! جەماعەت گوتیان: بۆ سێیەمییش باشە! باوكی گوتی: ئاخر هەموو ماراسۆنەكە هەر سێ كەس بوون. زۆر بە كورتی، لە دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلولەوە، یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كە بە حیسابی خۆی پرۆژەی ئەڵتەرناتیڤی پارتی بووە، لە 1983 نەیانتوانی لە حوكمی زاتییەكەی 1970 زیاتریان دەستبكەوێ، لە 1987 دوای هەرەسی شۆڕشی نوێیان هاتنەوە باوەشی پارتی، لە 1992 هەڵبژاردنیان دۆڕاند و پارتی كردنی بە شەریكی حوكم، لە 1996 شەڕی ناوخۆیان دۆڕاند، لە 1998 بە رێككەوتنی واشنتن و دواتر لە 2007 جارێكی دیكە هەستانەوە، هەڵبژاردنەكانی 2009، 2013 و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییان بە گۆڕان دۆڕاند. پوختەی كەلام حزبی یەكەمی كوردستان خاوەنی نەك 45 بگرە 58 كورسییە و یەكێتیش كە خۆی بە سەركەوتوو دەزانێ، خاوەنی 21 كورسییە! مەگەر ئەوەی كە لە ماراسۆنەكەدا تەنها یەكێتی بەشدار بووبێت، وەك 16ی ئۆكتۆبەر.
چالاک ئـاغجەلەری واژووەکەی ٤ی ئازاری نێوان دوو هاوتا سیاسیەکەی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیستمانی سەرەتای توانەوەی بەستەڵەکەی نێوانیان بوو ، ئەم ڕێکەوتنە پرسی دەست و برکردنی پێکهێنانی کابینەی نۆ خێرا تردەکات ئەم جوت هێزە وەک دوو براوەی کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان لەم چەند مانگەی پێشودا لە چەندین کۆبونەوەی ڕەسمی و پشتی پەردەدا نەتوانی بگەنە ڕێکەوتن لە پەیوەند بە چەندین پرس ( دەتوانین بڵێین گرژییەکان بەرادەیەک بوو کەش وهەوای جیابوونەی زۆنەکان وەک بژادەیەک خۆی ناساندەوە) کە سەرچاوەکەی لێکەوتەکانی دوای هەڵبژاردنە گشتیەکەی عێراق بوو وەکو بینرا لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا کە پشکی کورد بوو بەچی شێوەیەک هەڵسوکەوتی لەگەڵ کرا و چۆن یەکلاکرایەوە، بەدوای ئەم باتەڵە سیاسیەدا پارتی دیموکرات بە جۆرێک پێداگری دەکرد کە مەبەستی بوو بە پێی ئەنجامەکانی هەلبژاردنی هەرێم مامەڵە لەگەڵ یەكێتی بکات هەروەها یەكێتیش سەقفی داواکاریەکانی بۆ چارەسەری کێشەکان لە یەک پاکێجدا مامەڵەی لەگەڵ دەکرد بە تایبەتی پرسی پارێزگاری کەرکوك، ئاکام هەدووک هێز جارێکی تر گەیشتنە ڕێکەوتنێک بۆ هەرچی بەردەوامیدان بەو قەوارە لۆکاڵییەی کورد کە دوای کەوتنی ڕژێمەکەی سەدام وەکو بەرکەوتەی کوردەکان نەخشی بۆ کێشرا و بۆ یەکەم جار لە مێژووی هاوچەرخی سیاسیدا وەک دەسکەوت بۆ کورد هەژماردەکرێت.بە نەتیجە هەر ڕێکەوتنێکی سیاسی لە کوردستاندا بەرژەوەندی گشتی سەرچاوەی لێک گەیشتنەکان بێت بەرهەمدار دەبێت ، بە پێچەوانەوەی نەزۆک و بێ ئەرزش دەبێت. لێرە بە دوا لەمپەری بەردەم پرسی دانانی پارێزگار و ڕێگری لەو خواستە بەرەو کۆتایی دەچێت ، جارێکی تر پارتی دەست و دەنگی نەرم کرد بۆ داواکاریەکانی یەکێتی لە بەرامبەر دروستکردنی کابینەی نۆ و سەرۆکایەتی هەرێم بەسەرکردایەتی پارتی وەک براوەی یەکەم . ئەمڕۆ پرسی کەرکوک و سەرکەوتنی بەسەر تەواوی ئەو کێشانەی لەو شارەدا هەیە بە دەرجەی یەک لە ئەستۆی یەكێتیە، هەر بۆیە بەربژێر و دانانی کەسێک بۆ ئەو پۆستە دەبێت زۆر ژیرانە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت، پێوەر بۆ ئەم کورسیە خۆی نەبەستێتەوە بە ئاستی باڵا بوون لە حزبدا ، وەک بینیمان ئەندامی بەرزترین ئۆرگانی حزبی هاوکات ئاستی زانستی و هاوشاریش نەیتوانی سەرکەوتوبێت لەو پێگە ئیداریەدا. ئەم شارە خاوەنی هەندێک تایبەت مەندیە لە هیچ شارێکی تری ووڵاتدا نیە ، ئیدارەدانی ئەم شارە پێویستی بە مێنتاڵتیەکە تەواو کراوە بێت هەزمی زۆر نەفرەتی بکات کە لە دەرەوەی فەزای خۆی ئاراستە دەکرێت ، چاوەڕوانی بۆمبە چێنراوەکانی دەوڵەتانی دەوروبەر بێت و دیبلۆماتکارێکی کارامە بێت، لە ڕووی فەرهەنگ و زمانەوە شارەزابێت هەر سێ زمانەکە ( ترایلنگۆڵ) بزانێت باشترە ، خاوەن پاشخانی ڕق و تۆڵە نەبێت ( کەرکوک شارێکە پێوستی بە ئاشتەواییە) دەبێت زمانی گوڵ و هەڵسوکەوتی دروست لەم ماڵەدا جێکەوتە بکرێت کورد پێش هەر نەتەوەیەک بیکاتە فەرهەنگ لە ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا، کەسێک بێت بۆنی نەوتی نەگرتبێت و دەست پاک و خزمەتگوزار بێت ، پەیوەندیەکی تەندروستی لەگەڵ دەسەڵاتی فیدراڵ هەبێت بە تایبەت سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران، جونکە هەر تەشەنوجێک لیکەوتەی خراپی دەبێت بۆ پرسی سەرکەوتنی پارێزگار ، هاوکات حکومەتی هەرێم پشتیوانی بکات بۆ هەر پێویستیەک هەرچەندە باشترە وەزارەتێک دابمەزرێت بۆ پرسی ئەو شوێنانەی کە کێشەیان لەسەرە، وەک پەرۆشیەک بۆ ئەو ناوچانە. لە کۆتاییدا هەڵسوکەوت بە دانانی پرسی پارێزگار بۆ شاری کەرکوک پێویستی بە ڕامانێکی قوڵە لە دەست نیشانکردنی کاندیدەکە، دەبینین و دەبیستین کەسانێک خواستی ئەو شوێنەیان هەیە، (علی بێت یان عومەر) گرنگ کارامە بێت لە خزمەتکردنی خەڵک و بوژانەوەی ئەو شارە بێنازە، ئەرکە لەسەر تەواوی هێزە سیاسیەکانی کوردستان پشتیوانی پرۆسەی بوژانەوەی شاری کەرکوک بن لەسەر هەموویانەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، پارێزگار دەیێت بۆ هەمووان بێت بە بێ جیاوازی نەتەوە و ئاینزاکان سەنگی مەحەک پرۆژە گشتی و خزمەتگوزاریەکان دیاری دەکات، قەرزێکە دەبێت بدرێتەوە بە دەنگە سەوزەکان.
كهمال رهئوف سەرەتایترین ئەركی حكومەت، پێدانی موچە و دابینكردنی خزمەتگوزارییە گرنگ و سەرەتاییەكانە بۆ هاوڵاتیان، حكومەتی هەرێم كە وەك پێویست ئەوەشی نییە و نەبووە، بەردەوام منەتیشی کردوە، ئەگەر چوار ساڵی رابردوو بە نمونە وەربگرێت، حكومەتی هەرێم لە جۆری خراپترین حكومەتەكانی سەردەم بوە كەنەیتوانیوە، نەسەروەری خاك بپارێزێت، نەشكۆی هاوڵاتیەكانی و نەتوانیویەتی دەستەبەری مافی موچەخۆران و فەرمانبەران دابین بكات، كێ دەزانی لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا لەكۆی فەرمانگەو قوتابخانەكان، چەند دەوام كراوە، ئێمە لەبێباكی و بێ بەرنامەیی حكومەت، تەنها زیانی ئەوەمان نەكرد كە ستەمی پاشەكەوتی موچە سەپێنرا بەسەر فەرمانبەران و موچەخۆراندا و ژیانی كولەمەرگی سەپێنرا، بەڵكو ئینتیمای كاركردن و دڵسۆزی و دەوامكردن بوە گاڵتەجاری و رێزگرتن لە فەرمانگە و خوێندنگاكانمان تا ئاستی راگرتنی تەواوەتی و هەڵوەشانەوەو پەكخستن هێنایە خوارەوە. لە حكومەتی نوێ عێراق لەموازەنە بۆ ساڵی 2019 موچەی فەرمانبەران بەهەرێمیشەوە دیاریكراوە، دیارە پارەكەش هەر لەوێوە دەنێرێت بۆ هەرێم، بۆیە رۆڵی حكومەتی هەرێم لە پێدانی موچە، زیاتر ئەركی نەقڵكردن و دابەشكردنە وەك كارمەندێكی بانكی نەك حكومەتداری و منەتكردن بەسەر خەڵكدا وەك ئەوەی خۆیان لەداهاتی هەرێم پارەكەیان پەیدا كردبێت. حكومەتی هەرێم ئەگەر بەئەمانەتەوە ئەو پارەیەی بەغداد بگەیەننە دەست فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم، ئەوە ئەبێت خەڵك بایی هەر ئەوەندە سوپاسیان، دەبێت سوپاسی حكومەت بكەن كە پلانێكی باشیان هەبێت بۆ دابەشكردن نەك پەیداكردن، دەبێت سوپاسیان بكەن كە پیلانیان نەبێت بۆ تێكدان و شێواندنی بازار، چونكە رەنگە قازانجی ئەوان لەبازاری شێواودا بێت نەك ئارام. بەدەر لەوبڕە پارەیەی لەقەرزی پاشەكەوت كەوتۆتە لای حكومەت و ئایندەی دیار نییە، هاوڵاتیان مافی خۆیانە باس لەقەرەبوو كردنەوەی ئەوەش بكەن، كاتێك فەرمانبەرێك منداڵەكەی چوار ساڵ بووە و ژانی كردوە و خەمی دنیایی لێخواردوە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە لەقۆناغی باخچەی ساوایانیدا وەك پێویست خەرجی بكێشێت، یان منداڵی شەهیدێك بەهۆی ئەوەی موچەی شەهیدانەكەی باوكی بەدەستیان نەگەیشتوە، زیاتر لە سێ ساڵ ژیانی بەرەزالەت بەڕێوە بردەوەو لەخوێندن دواكەوتوە لەژیان بەهۆی پێنەدانی نەوت و نەبوونییەوە تاڵاوی بەدەست سەرمای زستان چەشتوە، ئێستا چۆن قەرەبووی ئەوە دەكرێتەوە، با ئێمە واز لە مەعاناتی ئەو دایك و باوكانە بهێنین، ئەوانەی لەچاوەڕوانی وەرگرتنی چارەگە موچەكەیان لەشاشەی تیڤیكانەوە دەر ئەكەوتن و بە قورگی گریانەوە باسی خراپی بژێوی خۆیان ئەكرد، بەڵام مافی خەڵكە لەوە بپرسنەوە چۆن بەبێ باكی و هەڵەی سیاسی كۆمەلێك خەڵك، بەهۆی خراپی بژێویانەوە سەدان و هەزاران خێزان لەبەریەك هەڵوەشانەوە، خەڵك مافی خۆیەتی بپرسێت ئەوە كێ بەرپرسیارێتی ئەو هەموو نەهامەتیە دەخاتە سەرشانی خۆی، یان كێن ئەوانەی بایی ئەوەندە ئازایەتی و بوێریان تێدایە، بەراشكاوی بەخەڵك بڵێن، ئێمە هەڵە بووین و بەرپرسیارین، نەك ئێستا لە پاڵ كۆمەڵێك رستەی دووبارەدا وێنەی پاڵەوانی درۆینەمان نیشان بدەن و وەك مەكرەمە و منەت پێدانی موچە بكەنە دەستكەوتی سیاس و خۆبەپاڵەوان كردن، خەڵك هەقی خۆیەتی لەهەموو بەڵێنێكی ئەوان بەگومان بێت، ئاخر خۆ هێشتا دیار نییە، ئەو تیمەی پێشتر كە بەناوی ئابووری سەربەخۆوە كەتنەكەیان كردوە، دەستبەرداری هەڵلوشینی نەوت دەبن و پابەند دەبن بە رێككەوتنەكەی بەغدادەوە یان نا، خۆ ئەگەر پابەند نەبن، بەدڵنیاییەوە ئەگەری ئەوە بەهێزە بۆ چوار ساڵی تر، چاوەروانی رووداوی خراپتر و ئابوریەكی تێكشاوی زیاتر¬و قاتوقری یەكی خراپتر بكەین لەچوارساڵی رابردو.
عەبدوڵا ئەحمەد بیرکردنەوەی پارتیەکان لەبیرکردنەوەی هیچ حزبێکی کۆمەڵگای ئێمە ناچێت،ئەوان جۆرێکی تر بیردەکەنەنەوەو سەیری سیاسەت وکۆمەڵگا دەکەن بۆنمونە :هەزار کادری پێشکەوتووی پارتی هەیە کەدەتوانن بە پێی ئیستیحقاقی ئینتیخابی پارتی کەزۆرینەیە پۆست وەرگرن ،بەڵام پارتی پۆستیان ناداتێ و ئستیحقاقی ئینتیخابی خۆی دەدات بە لایەنەکانی تر،لەهەمووشی سەیرتر پارتیەکان بێدەنگن و هیچ ناڵێن و تانەت لەسۆشیال میدیاشدا ورتەیان لێوە نایەت،خەڵک هەیە نیوەی تەمەنی بەدژایەتی پارتی و ماڵی بارزانی بووە بەڵام لەچاوترکاندکێکدادەچێتەوە ئەوبازنەیی کە پارتی تێدایە دەبێتەوە قسەکەرو بڕیار بەدەست بەبێ ئەوەی پارتیەکی دڵسۆزۆ خاوەن خەباتی پەنجاساڵە نقەی لێوە بێت، بیرکردنەوەی پارتیەکان سنوری لێبوردنی مەسیحیانەشی تێپەڕاندووە بە جۆرێکە کە ئێستا حزبەکەیان وڕاگەیاندنەکانیان پڕ بووە لە نەیارەکانی ڕابردوویان کە هەندێکیشیان قەرار بەدستی فیعلین وبەشداریشین لەداڕشتنی سیاسەت وڕاگەیاندنی ئەو حیزبەدا،پارتی زۆر هۆشیارانە دەستکاری ئینسانی کوردی و تەنانەت کادری پێشکەوتی حزبەکانی تریشی کردووە بۆنمونە پارتی بە و پارتییش مەبە،پارتی بە لەکاتێکداباسی دەسکەوت و حکومڕانی ڕەشیدو لابردنی پاشەکەوتی موچەو پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدادا،پارتیش مەبەلەکاتی قەیران و خۆپیشاندان و پاشەکەوتی موچەو ناڕەزایەتیەکاندا،ئەوەی دەبینرێ لەکۆی ئەمانەی باسمکرد،بیرکردنەوەی پارتیەکانە کە تەوا جیاوازە لەبیرکردنەوەی هەموو حزبەکانی تر کە هەر خەریکی داتاشینی وێنەی دوژمنی خەیاڵین بۆنەیارەکانیان ،ئەمانیش دۆستی واقیعی دروست دەکەن لە نەیارەکانیان
بەیار عومەر عەبدوڵا بێ متمانهیی و ململانێی بهردهوامی نێوان بزوتنهوهی گۆڕان و یهكێتی نیشتیمانی وایكردوه كه پارتی به درێژایی ئهم چهند ساڵه بهردهوام له بههێزبوندابێت. بێگومان خهتاباری سهرهكیش لهمهدا بهشێك له سهركردایهتی یهكێتیه چونكه پێشتر كاك نهوشیروان چهند جارێك ههوڵیدا لهگهڵ یهكێتیدا ڕێكبكهوێت و باڵانسی هێز بگێڕێتهوه بۆ ههرێمی كوردستان و له ڕوی سیاسیهوه چیتر پارتی ئهوهنده زاڵ نهبێت، كه تاكلایهنه ئیدارهی ههرێمی كوردستان بدات، ههروهها دهیویست له ڕێی لامهركهزیهتهوه (كه یهكێك بو له بهندهكانی ڕێكهوتننامهی دهباشان) پاره و دهسهڵات بگهڕێتهوه سنوری سهوز و نیلی و ئابوریهكهی ببوژێتهوه و ههلی كار و خۆشگوزهرانی بۆ هاوڵاتیانی دابینبكات، و ئارامی سیاسی و كۆمهڵایهتی دهستهبهربكات. بهڵام بهداخهوه ههندێك له بهناو سهركردهكانی یهكێتی كه زۆربهی بهرژهوهندیه مادیهكانیان له سنوری زهرده، كهوتنه دژایهتیكردنی ڕێكهوتنهكه و قسهبردن و خۆنزیككردنهوه له بارزانی و سهرهنجام دوای وهفاتی جهنابی مام جهلال و كاك نهوشیروان، ڕێكهوتنهكهش نێژرا و ئهمهش سهریكێشا بۆ پهلاماردانی چهكداری مهكۆی سهرهكی بزوتنهوهی گۆڕان له لایهن پرۆپارتیهكانی ناو یهكێتیهوه. ئهم بێمتمانهییهی نێوان ئهم دو هێزهش وایكردوه كه ههردولا ئهنجامی ساختهی دواین ههڵبژاردن قبوڵبكهن كه تیایدا پارتی به ناڕهوا ٤٥ كورسی هێنا. پارتی له ساڵی ١٩٩٢ هوه به شێوهیهكی سیستهماتیك ساخته له ههڵبژاردنهكاندا ئهكات. بێگومان ئێستا بههۆی بهشێك له بهرپرسه باڵاكانیهوه یهكێتیش كهوتۆته چاولێكهری پارتی لهزۆر بواردا، به ههڵبژاردنهكانیشهوه بهڵام پێناچێت هێندهی پارتی لێزانبن، بۆیه دهنگهكانیان كورتی هێنا لهچاو پارتیدا. كاك نهوشیروان له چهند وتارێكدا باسی ئهمه ئهكات كه له ههڵبژاردنهكانی ١٩٩٢ دا، له پارێزگای دهۆك ١٧٨ ههزار كهس بۆیان ههبوه دهنگ بدهن، بهڵام نزیكهی ٢٠٠ ههزار كهس دهنگیانداوه. واته له پارێزگای دهۆك ١١٢% ی هاوڵاتیان دهنگیانداوه. له پارێزگای ههولێریش ٣٤٠ ههزار كهس بۆیان ههبوه دهنگبدهن بهڵام ٣٣٦ ههزار كهس دهنگیان داوه كه نزیكهی ٩٩% ئهكات. له بهرامبهردا له پارێزگای سلێمانی، ٤٥٠ ههزار كهس مافی دهنگدانیان ههبوه، بهڵام ٣٥٠ ههزار كهسیان دهنگیانداوه، كه دهكاته له %٧٧. له پارێزگای كهركوكیش لهو ناوچانهی ئهو كاته بهدهست هێزی پێشمهرگهوه بون (كهلار، كفری، چهمچهماڵ، و دهربهندیخان)، ١٤٤ ههزار كهس بۆیان ههبوه دهنگبدهن، بهڵام ٨٨ ههزار كهس دهنگیانداوه كه %٦١ هاوڵاتیانی پارێزگای كهركوك دهكات. بههۆی كهمی بنكهكانی دهنگدان له پارێزگاكانی سلێمانی و كهركوك، بهشێكی زۆری هاوڵاتیان فریای دهنگدان نهكهوتون، بهڵام له پارێزگای دهۆك بههۆی ساختهوه %١٢ زیاتر له ژمارهی ڕێپێدراو، دهنگدراوه. ئایا بههۆی ئهوهوه بوه كه لایهنگرانی پارتی لهجیاتی جارێك، چهند جارێك دهنگیانداوه، یان خهلكیان له ناوچهكانی تری كوردستانهوه هێناوه و ههویهی تهزویریان بۆ كردون بۆ ئهوهی دهنگبدهن، یان ههردوكیان هۆكاربون؟!!! كامهیان هۆكار بون لێكۆڵینهوهی زیاتری ئهوێت، بهڵام بونی ساخته و تهزویرات له ههلبژاردنهكانی كوردستاندا ڕاستیهكی حاشاههڵنهگره. ههروهها دهنگدانی %٩٩ ی پارێزگای ههولێریش دیسان ههر جێی گومانه. بێگومان ئهوهی پارتی له ساڵی ١٩٩٢ دا بۆیچۆته سهر، ئێستا له جاران زیاتری بۆئهچێتهسهر چونكه له ئێستادا، نهك ههر له پارێزگای دهۆك، بهڵكو له پارێزگای ههولێریشدا حاكمی ڕههایه و به ویستی خۆی ڕێژهی دهنگهكانی ههڵئهكشێنێت. پارتی ئێستا به ٤٥ کورسیەوە لهگهڵ كۆتاكاندا ئهتوانێت زۆرینهی پهرلهمانی پێكبهێنێت. بۆیه بێمنهته و ڕێكهوتنهكانی لهگهڵ هێزهكانی ئهم سنورهدا زیاتر ئەچێتە خزمەتی ئەجێنداکانیهوه، چونکە ئەوان بەم ڕێکەوتنە دهیانهوێت بە تیرێک چەند نیشانێک بپێكن. پارتی دەیەوێت هێزهكانی ئهم سنوره بچوکبکاتەوە و بۆ ھەڵبژاردنی داھاتو حیزبێکی جەماوەری بەھێز نەمێنێت کە بەرامبەر پارتی بوەستێتەوە و بهم شێوهیهش ھەنگاوەکانی خێراتر بکات بۆ سەپاندنی ھەژمونی ڕەھای خۆی بەسەر ھەمو کوردستاندا بە زۆنی سەوز و نیلیشەوە. چونکە پارتی باش دەزانێت ھەر حیزبێک لێی نزیکبێتەوە لە سنوری سەوز و نیلیدا جەماوەر لەدەستئەدات. ههروهها دهیهوێت زیاتر كێشه بخاته نێوان یهكێتی و گۆڕانهوه و ئهم ململانێ بێئهنجامهی كه ئابوری ئهم سنورهی هاڕیوه بهردهوامبێت. خۆشی بهردهوامبێت لهگهشهپێدانی ئابوری سنوری زهرد، و لهو ڕێیهوه پێگهی سیاسی و دیپلۆماسی بههێزتربێت. پارتی کێشەی نیە لەوەی چەند وەزارەت ئەدات بە هێزهكانی ئهم سنوره، چونکە بەخشینی وەزارەت وەک بەخشینی دەسەڵات سەیرناکات، لهبهر ئهوهی باش ئەزانێت کە حاکمی ڕاستەقینە لە ھەولێردا ھەر خۆیەتی و ئەوانیتر میوانێکی سیاسی کاتین و ئەبێت لەژێر فەرمایشتیدابن و ئەگەر لاشیاندا لە ئەجێندای پارتی، ئەوا ئاودیوی دێگەڵە ئەکرێنەوە، وەک پێشتر ڕویدا. جاری پێشو ٧ كورسی كهمتربو لهم جاره وهك برا گهوره ئهجوڵایهوه، بێگومان ئهم جاره بهنیازه هێزهكانی تر زیاتر لهقاڵب بدات. لهم قۆناغهشدا ئهوهی پێیدهڵێن چاكسازی، كه لابردنی پاشهكهوتی موچهیه، له ڕاستیدا چاكسازی نیه، بهڵكو گهڕاندنهوهی مافه بۆ مافخوراوهكان، بۆیه پێویسته پاشهكهوتی چوار ساڵی ڕابردوش به داوای لێبوردنهوه بگێڕنهوه بۆ هاوڵاتیان. ئهگهر حكومهتی ههرێم دهیهوێت چاكسازی ڕاستهقینه بكات، ئهبێت سهرهتا عهقلی خێلگهری و ناوچهگهری و شارچێتی فڕێبدات و ههمو ناوچهكانی كوردستان بهیهك چاو تهماشابكات، چونكه له ماوهی ئهم چوارساڵهی قهیرانهدا، شهقامی ١٠٠مهتری و مهتری١٢٠ و بهشێكیش له شهقامی ١٥٠مهتریش تهواوبون لهگهڵ چهندین پرۆژهی ستراتیژی و زهبهلاحی تر له ههولێر، كه ههزارهها ههلی كار دابینكرد، له بهرامبهردا له پارێزگاكانی سلێمانی و ههڵهبجه و ئیدارهكانی گهرمیان و ڕاپهڕین، نهك ههر پرۆژهی گهوره و زهبهلاح، بهڵكو پرۆژهی مامناوهند و بچوكیش ئهنجامنهدراون، مهگهر به دهگمهن. ئهگهر دۆخهكه بهم شێوهیهی ئێستا بهردهوام بێت، دانیشتوانی ئهم سنوره دورنیه له دورمهودادا هێندهی تر بێئومێدبن، چونكه كه وهزارهتت وهرگرت و نهتتوانی خزمهت بكهیت، دانیشتوانی ئهم ناوچهیه وا لێكدانهوهی بۆ ئهكهن كه هێزهكانی ئهم سنوره بون به كارگهی دهوڵهمهندكردنی چهند كهسێكی دیاریكراو لهسهر حسابی زۆرینهی هاوڵاتیان، بهتایبهتی ئهوانهی له زۆنی سهوز و نیلیدا ئهژین. دواجار كه هاوڵاتیانی زۆنی سهوز و نیلیش ههستیانكرد دهنگهكانیان تهرجومه نابێت بۆ خزمهت، هێندهی تر بێئومێد ئهبن و ئهم جاره بێتهوه ڕێژهیهكی كهمتریان ئهچێت بۆ دهنگدان؛ ئهمهش خزمهت به گهورهتركردنی پارتی ئهكات، و سهرهنجام زیاتر ڕێی بۆ خۆش ئهكات كه كار لهسهر بهكارتۆنیكردنی حیزبهكانی تر بكات و ههژمونی خۆی به تهواوی بهسهر ههرێمی كوردستاندا بسهپێنێت. تاكه ئومێدێك كه مابێت ئهوهیه كه ھەوڵی چەسپاندنی لامەرکەزیەت بدرێت و پارە و دەسەڵات بگێڕدرێتهوه بۆ ئەم سنورە. ئەزمونی پێشتریش سەلماندویەتی کە لە ھەولێرەوە گۆڕانکاری ناکرێت، چونکە حاکمی ڕاستەقینە لەوێ تەنھا پارتیە. بەڕای من ئەو ھێزە براوەئەبێت کە کار بۆ سنوری سەوز و نیلی بکات و ھەوڵبدات کە لامەرکەزیەت بچەسپێنێت و ئابوری ئەم سنورە ببوژێنێتەوە و باڵانسی هێز ڕێكبكاتهوه بهرامبهر پارتی. بهڵام بێگومان پێشمهرجی ڕێككردنهوهی باڵانسی هێزی سیاسی، ڕێككردنهوهی باڵانسی هێزی ئابوریه، كه له ڕێی لامهركهزیهتهوه فهراههمئهبێت. واته پێویسته كاری لهمهودوای گۆڕان و یهكێتی بۆ فشاركردنبێت له پارتی بۆ ئهوهی ملبدات بۆ چهسپاندنی لامهركهزیهت و گێڕانهوهی دهسهڵات و داهات بۆ پارێزگاكانی كوردستان و بوژانهوهی ئابوری ههمو ناوچهكانی ههرێمی كوردستان به یهكسانی.
چۆلی ئەسعەد حکومەتی هەرێم بە خۆشییەوە هەڵگرتنی سیستمی پاشەکەوتی موچەی راگەیاند، کە موچەخۆران بە ستەمی پاشەکەوت ناویان دەبرد. کاتێک ستەمەکە چەسپێنرا، کەس خۆی نەکرد بە خاوەنی، ئێستا کە بەغدا بودجە دەنێرێت و سیاسەتی ئابووری سەربەخۆی بێ پلان و بێ بەرنامە و بێخوێندنەوەی پێشوەخت شکستی هێنا، هەموویان رایدەگەینن و بە بزەیەکی بێویژدانانەوە بڵاویدەکەنەوە و داوای مژدانەشمان لێدەکەن. پاشەکەوت وەک سیستەم کۆتاییهات، بەڵام وەک ستەم لەسەر دوو ئاستدا خەمەکانی درێژەپێدەدات، یەکەمین ستەم بریتییە لە ئازارە زۆرەی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بە مووچەخۆرانی گەیاندووە، ئەو قوربانییە زۆرەی بەهۆی پاشەکەوتەوە بەر کەسایەتی و شانازییەکانی مرۆڤبوونمان کەوت، چەندین تاکی ئەم کۆمەڵگە پاشەکەوت لێکراوە بە هۆیەوە سەری خۆیان هەڵگرت و لە ڕێگەی هات و نەهاتی کۆچدا بوونە قوربانی سیاسەتێکی هەڵە، ئێستا ئەبێ پرسیار بکەین، ئەرێ ئەگەر کۆتایی بە سیستمی پاشەکەوت دەهێنن، لە داهاتووشدا قەرەبوی مادیی موچەخۆران دەکەنەوە، ئەی کێ و کەی و چۆن قەرەبووی ناسۆر و دەرد و خەمەکانی ئەو ستەمەی پێتان خۆشە پێی بڵێێن سیستم دەکاتەوە و دەکرێتەوە؟ ئایا دەتوانن بەڵێن بدەن ئیتر خەمی خەڵک خەمی پێش بەرژەوەندییەکانی خۆتان دەبێ؟ کە ئەگەر واشبڵێن خەڵک متمانەتان پێاناکات، بە بۆچوونی من، غەدری پاشەکەوت هێندە گەورەبوو بە بزەیەکی دروستکراوی سەر شاشەی تەلەڤزیۆن تەواو نابێت، ئەم چەند ساڵە پاشەکەوت ئاهێکی سەختی لەناخی تاکی ئێمەدا درووستکرد، کە زۆربوون ئەوانەی گوێیان لە شکانی کەسایەتی خۆیان بوو.. دووەم ستەمی پاشەکەوت، قەرەبووکردنەوەی مادیی ستەمەکەیە، کە هێشتا ناتوانن و نازانن پێمان بڵێن کەی و چۆن دەیدەنەوە. ئەمە جگە لەوەی کە وشەی پاشەکەوت لە فەرهەنگی مێشکی ئێمەدا لە واتایەکی ئەرێنییەوە گۆڕا بۆ واتای نەرێنی، واتا جاران پاشەکەوت بە گەشبینییەوە چاوی لێدەکرا، بەڵێم ئێستا وەک بەڵایەکی مرۆڤ کوژی رەشی ناپەسەند.
ئاری محەمەد ھەرسین «١» لەپاش دەربڕینە ئازایانەکەی خەڵکی کوردستان لەڕیفراندۆمە پڕ شانازی و سەرکەوتوەکەی ٢٠١٧/٩/٢٥، ھەندێک کەس و لایەن زە ندە قیان لەھەڕەشەکانی نەیارانی نەتەوەکەمان چو بوو. سەریان بەھەزار کون و کەلەبەری بێگانە ی دژ بە ئیرادەی خەڵکی کوردستاندا کرد بۆ ئەوەی ئەستۆ پاکی و ئیخلاسی خۆیانیان بۆ بسەلمێنن. حساباتی ئەو ترسنۆکانە شتێک بو لەم بابەتە: ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدرالی عێراقەوە گەمارۆیەکی توندی ئابوری لەسەرە. ھێشتا ئاگرەکەی شەڕی سەپێنراوی داعش بە تەواوەتی دانەمرکاوەتەوە و داگیرکەرانی کوردستان قوبوڵ ناکەن ئێمە بە سەرفرازی خۆمان بگەین و، ... تادێت. ھەندێکیش لەوانەی شەھادەیەکی ئاکادیمی ئەجنەبیان پێ بەخشراوە، بە گوتارە توند و ھەندێک جار تەشھیر ئامێزەکانیان، دەیانویست لە خەڵکی کوردستانی بگەیەنن کە قەوارەی سیاسی ھەرێم لە لێواری ڕوخاندندایە و ھەموو شتێک تەواو بوە. تەحلیلە سیاسیەکانی ئەم برادەرانە گەیشتبوە ئەو ئەنجامەی کە بەم زوانە سوپای پاسداران لە ڕۆژھەڵاتەوە، سوپای تورک لە باکوری خۆرئاواوە و، سوپای دەوڵەتی عێراق لە باشورە وە لە دێگەڵە دەگەنە یەک و ئاڵای پیرۆزی کوردستان دەکەوێتە ژێر پۆستاڵی داگیرکاریانەوە و «کار ما ھم برای ھمیشە تموم میشە»...! کات ھات و چوو، بەڵام دڵەڕاوکێکەی ئەو ترسنۆکانە و، تەحلیلە ناسیاسیەکانی ئەو نەخوێندەوارانە ڕاست دەر نەچو. چونکە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، بە پشتیوانی و ڕێنمایی سەرۆک مەسعود بارزانی، دەستیکرد بە داڕشتنەوەی سیاسەت و ئیدارەی حوکمڕانی «بەخۆدا و بە خەڵکدا چوونەوە». ئەنجامی ئەم ڕیفۆرمەی سەرۆکی حکومەت، ئاساییکردنەوەی ھەموو پەیوەندیەکانمان بوو لەگەڵ بەغدا، تاران، ئەنقەرە و برۆکسێل و واشینگتۆن. دوا ئەنجامیش ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی حکومەت بوو کە لە زاری سەرۆکی حکومەتەوە گەیشتە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کە ئەویش کۆتاییھێنانە بە بڕیاری «نەخوازراوی» پاشەکەوتی مووچەیە. نێچیرڤان چاوەڕێی سوپاس ناکات، چونکە سەرۆکی حکومەت خزمەتی وڵات بە ئەرکی سەرەکی سەرشانی خۆی دەزانێت. بەڵکو داوای لێبوردن دەکات کە ھەل و مەرجی نالەبار ناچاری کردوە ئەو بڕیارە بدات. ئەو بڕیارە لەسەردەمی خۆیدا نەخوازراو بوو، بەڵام «نالەبار» نەبوو. چونکە ئەگەر ئەو بڕیاری پاشەکەوتە و، ئەو ھەوڵە دیپلۆماسیانە نەدرانایە، ئەوا ئەمڕۆ قەوارەیەکی سیاسی و میللی بەناوی ھەرێمی کوردستان بوونی نەدە ما.
گۆران عەلی كەریم نێچیرەڤان بارزانی ئەمڕۆ لەبەردەم مایكی میدیاكاندا جاڕی لابردنی پاشەكەوتی موچەی راگەیان، ئەو پێی وابوو مژدەیەكی گەورە دەدات بە موچەخۆران كە مافی زەوتكراویان بۆ دەگەرێتەوە، ئەمە لەكاتێكدا لەبیری چوو موچەخۆران لەكۆتایی مانگی سێدا و تا ناوەراستی مانگی چوار موچەی مانگی دوانزەی ساڵی رابردوو وەردەگرن و ناشزانن ئایندەی قەرزەكانیان لای حكومەت بەكوێ دەگات، خۆ گەر بەڵێنێكیشی بدایە مادام لەحكومەتدا نامێنێت و پارەكەش لەبەغدادەوە دابین ئەكرێت نەك هەرێم، رەنگە چارەنوسی وەك ئەو بەڵێنەی بەسەر بهاتایە كە لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن باسی لەپێدانی پشكی پارەی نەوت ئەكرد بۆ هاوڵاتیان. لەكابینەی هەشتدا. ئەوا چوار ساڵە فەرمانبەران توشی قەیرانی گەورەی ئابوری بوون، ئەوان لەژوری تاریكەوە بڕیاری بڕینی موچەیاندا، كەچی بەبێ ئەوەی بوار بەهیچ رۆژنامەنوسێك بدرێت پرسیار بكەن، ئەمڕۆ لەبەر چاوی كەناڵەكانەوە وەك پاڵەوانی ئەو پرسە باسی لابردنی پاشەكەوتی موچە كرا. خۆ ئەگەر ئەوان خۆیان قەیرانێكی تر لەگەڵ بەغداد دروست نەكەن، ئەوە پارەی بەغداد بەشی موچەی موچەخۆران دەکات، بۆیە خەڵك پێش ئەوەی چاوەرێی بریاری لابردنی پاشەكەوتی موچە بكەن، بەڵێنی ئەوەیان پێویستە، بازاری شێواو دروست نەكەن، نەبا بەغدادی موفلیس ئەمجارەش موچەی خەڵك ببرێت و بەڵێنەكەی ئێوەش پشتی لەزەوی بدات. پەلەپروزێی ئەم بریارە و لەرۆژی هەینی، دەلالەتی ئەوەیە، پارتی نایەوێت ئەم بریارە بسپێرێت بەرێككەوتنی لایەنەكان و داواكارییەكانی گۆران و یەكێتی، بارزانی ئەیەوێت لەوەش زیاتر، بەبارزانی ئامۆزا بڵێت، هێشتا توانای ئەوەم هەیە، لەئاخر ساتیشدا بێت بریاری گرنگ بدەم، لەوانەش رێككەوتنی 20 ساڵە لەگەل دانا غاز مۆربكەم و جگەلەوەش کۆمەڵێک وەزیری كۆن بسەپێنم بەسەر كابینەكەتدا و نەخشە رێگایەكی ئابوریش دابنێم كە ئێوە لەسەری برۆن. جاران لە پاشەكەوتی موچەدا هەرێم هەمیشە بەغدادی تاوانبار دەكرد، ئێستاش سوپاسگوزاری بەغدادە بۆ گەرانەوەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران، بەمەرجێك هیچ شتێك لەبەغداد نەگۆراوە جگە لەتەسلیم بوونی هەرێم بە خواستەكانی بەغدادو رۆڵی كاریگەرو دیاری سەرۆككۆمار، كە ئەو لەبەر خاتری مامی نەیتوانی بەوشەیەكیش سوپاسی سەرۆککۆمار بكات. ئێستا هیچ شتیك لەبەغداد نەگۆراوە، ئەوەی گۆراوە تەسەوراتی كاربەدەستانی هەرێمە بەوەی عێراق موفلیس نییەو پارەی هەیە و بەقسەی خۆشیش مار لەكون یەتە دەر، بۆیە قسەیان لەگەڵ بەغداد خۆش بووە و نەرمی نواندنیشیان زیادی کردوە و لەسەرو ئەوەشەوە سوپاسگوزارن.
هیوا سەید سەلیم دوای سێ ساڵ لە بڕیاری زاڵمانەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمرۆ بڕیاری هەلگرتنی ئەو ستەمە لەسەر سەرجەم چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستان هەڵگیرا. وەك ئەمڕۆ بەرپرسانی حكومەت ڕایانگەیاند خەلكی كوردستان لە ماوەی ئەو چەند ساڵه ژیانێكی یەكجار سەختیان بەڕێكرد، ئەوەی جێگای تێبینیە ئەوەیە كە بەرپرسانی حكومەت تازە هەست بەو ژیانە سەختە دەكەن و دڵیان بۆ ئەو میللەتە داماو لێدەكات!! هەڵگرتنی ستەمی مووچە نابێت بكرێتە مەكرەمە، وە لافی ئەوە بەسەر مووچەخۆران لێبدرێت كە خێریان پێكراوە و پاشەكەوتیان لەسەر هەلگرتوون، بگرە دەبوو لەگەڵ ئەو بڕیارە داوای لێبوورد لە موچەخۆران بكرابایە، لە لایەكی دیكە دەبوو ئالیەتی گێڕانەوەی قەرزەكانیش بخرابایە ڕوو، تا مووچەخۆران دڵنیابان مووچەی پاشەكەوتكراویان نافەوتێ . مووچەخۆران و مامۆستایانی كوردستان لەماوەی ئەو چەند ساڵە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەكەوتی مووچە لە سەرجەم شارەكانی كوردستان پەنایان بۆ چەندین شێوازی خەباتی مەدەنی برد، لە مانگرتن و خۆپیشاندان تا گەیشتە بایكۆتی خوێندن، بەڵام ئەو جۆرە نارەزاییانە نەك هەر گوێیان لێنەگیرا، بگرە چەندین تۆمەتیش بۆ ئەنجامدەرانی هەڵبەستران و چالاكیەكانیشیان بە زمانی هێز وەڵامدارەیەوە و قوربانی گیانیشی لێكەوتەوە. سەرەنجام دوای چاوەروانیەكی زۆر، بڕیاری هەڵگرتنی پاشەكەوتی مووچە دەرچوو، بۆ گێرانەوەی پارەی پاشەكەوتیش دەبێت مووچەخۆرانی هەرێم پشت لە فشار و خەباتی مەدەنی نەكەن، چونكە حكومەتی هەرێم لەژێر فشار نەبێت ئامادەی تێدا نیە كە ئەو قەرزە بۆ خاوەنەكەی بگێڕێتەوە. حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت بەو پەندە كوردیە كاربكات كە دەڵێت( قەرز كۆنە بێت نافەوتێت)، لە ئێستاشدا باشترین كاتە كە حكومەت كار بە پێشنیاری ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم بكات، كە داوایان كردبوو حكومەت ژمارەیەكی بانكی بۆ فەرمانبەران بكاتەوە، تا ئەو قەرزەیان بۆ بخاتە سەر ئەو ژمارە بانكە، بەو بڕیارەی حكومەت گرەنتی نەفەوتانی پارە پاشەكەوتەكە دەداتە مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێم. بەرپرسانی حكومەتی هەرێم دەڵێن: هیوادارین بەغدا جارێكی تر لە ململانێكانی لەگەل هەرێم ، دەست بۆ بڕینی قووتی خەڵك نەبات، ئێمەش لای خۆمان هەمان داوا ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێم دەكەین و دەڵێین ئەو داوایەی ئێوە ئاڕاستەی بەغدای دەكەن، خۆشتان كاری لەسەر بكەن و لە قەیرانەكان حەق بە خۆتان مەدەن دەست بۆ قووت و مووچەی خەلك ببەن. دواجار دەڵێین تەنیا بنبڕكردنی گەندەڵی لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، وە زامنكردنی شەفافیەت لە داهات و سەرفیات، گرەنتی دووبارە نەبوونەوەی ستەمی پاشەكەوتی مووچە دەكات.
مەریوان وریا قانع نووسەری ئێرلەندی جێمس جۆیس لە شوێنکدا دەڵێت ”ھەندێک مرۆڤ ھەن مێژوو وەک زنجیرەیەک لە کابوس دەبینن و ئەزموون دەکەن“، دەشێت ئەم ڕوانینەی جۆیس بۆ ئاستی میلەتانیش بەرزبکەینەوە و بڵێین ھەندێک میلەت ھەن مێژوو وەک زنجیرێک لە کابوس وێنادەکەن. میلەتی ئێمە یەکێکە لەو میلەتانە و مێژووی دونیای دوای ڕاپەڕینیشی مێژووی بەکابوسبونی واقیعێکە، وابڕیاربوو خەونێکی گەورەی ئازادیی و خەیاڵێکی بەرپرسیاری دادپەروەریی و پرۆژەی ڕێزگرتن لە مرۆڤ، ئاراستەیبکات. سپێەدەی یەکەمی ڕاپەڕین یەکێکە لە ساتەوەختە ھەرە گرنگ و ھەرە جوان و ھەرە شیعرییەکانی ناو مێژووی ھاوچەرخی ئێمە. لەو بەیانییەدا میلەتێک کە بۆنی گازی کیمیاویی و بۆنی جەنگە گەورەکان و بۆنی ڕوخانی ھەزارەھا گوند و شارۆچکە، بۆنی ترس و بیمێکی کەموێنە، لە ساڵە قورسەکانی دەھات، لە ساتەوەختێکی ئەفسانەیی دەگمەندا، ھەستایەوە سەرپێکانی و بەگژ یەکێک لە ئەزموونە ھەرە ناشیرینەکانی دەسەڵات لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا تەقیەوە. بە زمانی ھانا ئارێنت بدوێم دەکرێت بڵێم سپێدەی ڕاپەڕین دەکرا ”سەرەتایەکی تازە“بێت بۆ دروستکردنی جیھان و مێژوویەکی جیاواز، دەرکا ببێتە ”سەرەتایەکی تازە“ بۆ خۆشویستنی جیھان و ڕێزگرتنی مرۆڤ، ببێت بە مێژوویەک بۆ ”مافی ھەبوونی ماف“، بۆ ”گەڕاندنەوەی متمانە بە یەکتریی“، بۆ دروستکردنی نیشتیمانێک بۆ ھەمووان کە دەستەبەرکردنی مافەکان چوارچێوە سەرەکییەکەی بێت و ”ژیانێکی گشتیی“ تێدابێت کە ھەمووان بە ژیانی خۆیانی بزانن. ئێستا ٢٨ ساڵ دواتر، ٢٨ ساڵ دوای تێپەڕینی ئەو سپێدەی یەکە، ئەم ”ئەگەری سەرەتا تازە“یە و ئەو ھێزە بۆ خۆشویستنی جیھان، گۆڕاوە بۆ چەندان کابوسی تاکەکەسیی و دەستەجەمعیی کە مێژووی ئێمەی توشی ئیفلیجیەکی گەورە کردوە. ئەمڕۆ ھەرشتێک زیندووبێت ئەو سپێدەی یەکەمەی ڕاپەڕین زیندوونییە، بە کابوسبوونی دونیای ئێمە نەوەیەکی دروستکردوە ھەم گۆمانێکی گەورە و بەرفروانی لە شۆڕش و یاخیبوون ھەیە، ھەم لە ھەموو ئەو دروشمانەش کە بیانەوێت ھێما بۆ پرۆژەیەکی بەرپرسانەی گۆڕانکاریی بکەن. سپێدەی پڕ ڕەنگ و پڕ ئەگەری ڕاپەڕین گۆڕاوە بۆ واقیعێکی خۆڵەمێشیی و قەترانیی، لە شوێنی خەونە زیندوکانی ئەو سپێدەیە جۆرێک لە بەدەعەجانبوونی کافکایی دروستبووە کە دەسکارییەکی ڕادیکاڵی جیھانی ئێمەی کردوە. بەر لە ھەموو شتێک بڕێکی زۆر لە پێشمەرگەکانی جاران گۆڕاون بۆ جەردە و پیاوە نابەرپرسیار و گەندەڵ و بەڵتەجییەکانی ئەمڕۆکە. شۆڕشگێڕانی شاخ گۆڕاون بۆ بزنسمانە نیولیبرالە پڕ تەماحەکانی ئەمڕۆ کە بازرگانی بەھەموو شتێک و ھەموو بەھایەکەوە دەکەن، لەگەڵخۆشیاندا لەشکرێک لە پاسەوان دڵڕەق و بێویژدانییان دروستکردوە کە کاری سەرەکییان پاراستنی دەسکەوتە ناشەرعیی و جەردەییەکانی ئەوانە. کۆمەڵگایەکی پڕ ئومێد و چاوەڕوانیی پۆزەتیڤی گۆڕیوە بۆ کۆمەڵگایەکی نائومێد و وەڕس لە خۆی و بێزار لەو مێژووەی کە ھەم خۆی بۆ خۆی دروستیدەکات و ھەم ئەوانیتر بۆی دروستدەکەن. ئەوەی ئەمڕۆکە بڕێکی زۆر لە خەڵک دەیبینێت و ئەزموونی دەکات، وشکبوون و وەرین و ڕوخانی سپێدەی یەکەمی ڕاپەڕینە، کە تەپوتۆزەکەشی خەریکە وەک یاداوەریی لەیاددەچێتەوە. لە دوای ڕاپەڕینەوە بڕ و ڕادەی خودنەفرەتی، قەبارەی ڕقبوونەوە لە خود خۆی، بە ڕادەیەکی ترسناک گەشەیکردوە. دەتوانم بڵێم لە کەم میلەت ھەیە لە ئێستادا بەقەد ئێمە ڕقی لەخۆی بێت، کەم میلەتیش ھەیە ھێندەی ئێمە خوێندەوار و نووسەری ھەبێت کە ئەم خودنەفرەتییە تێمای ژمارە یەکی نووسینەکانیان بێت، بەبێ ئەوەی ئەم ڕقبوونەوەیە لە خود توانیبێتی ئاستە سایکۆلۆژییە سەتحیی و وێرانکەرەکەی تێپەڕندبێت و بووبێت بەھێزێکی دروستکەر. لە ئێستادا و دوای تێپەڕینی ٢٨ ساڵ بەسەر سپێدەی یەکەمی ڕاپەڕیندا، ھەم بڕێکی بەرچاوی کۆمەڵگای ئێمە بەرەو ئەوە دەڕوات نەفرەت لەو سبەینێی یاخیبوونە بکاتە بەشێک لەو ڕقە مێژووییە کە لە خۆی ھەیەتی و لەو حوکمڕانە کابوسییانەش کە لە ھەناویدا دروستبوون. ھەم نەوەیەک لە دەسەڵاتدارانیش دروستبوون، کە بەھا و نرخ و ئامانج و ئیرادەی ئەو ڕۆژی یەکەمەی ڕاپەڕینیان لێبووە بە کابوس و وەک ھەڕەشە و وزەیەکەی نادیار بۆ گۆڕانکاریی دەیبینن کە دەشێت لە ساتێکدا بەڕوویاندا بتەقێتەوە. کۆمەڵگا گیری بەدەستی ئەو بکەر و دروستکەرانەی دونیای دوای ڕاپەڕینەوە خواردوە کە لە فۆرمی لەشکرێک لە کابوسدا ئامادەن و دەستیش بۆ ھەرشتێک ببەن دەیکەن بە کابوس، لەکاتێکدا دەسەڵاتدارن گیریان بەدەستی ئەو ڕۆحیەت و خەون و بەھا و ئیرادەیەوە خواردەوە کە سبەینێی یەکەمی ڕاپەڕین خوێنێکی تازەی بە مێژووی ئێمە دەبەخشیی و خەڵکی بەگژ یەکێک لە سیستمە ھەرە ترسناکەکانی نیوەی دووھەمی سەدەی بیستەمدا، کردەوە. بەم مانایە گۆڕانی مێژوو بۆ کابوس لە دونیای ئێمەدا گۆڕانێکی دوو جەسەرەیە. لەسەرێکەوە کۆمەڵگا گیری بەدەستی کابوسە سیاسییەکانی ناو ھەناوی خۆیەوە خواردوە، لەسەرێکی دیکەوە ئەو کابوسە سیاسییانە گیریان بەدەستی بەھاکانی ڕاپەڕینەوە وەک کابوسێک خواردوە. ئەم کابوسە دووجەمسەرەیە ناتوانێت تاسەر بەیەکەوە و لەناو یەک جەستەی کۆمەڵایەتیدا، بژی. بەریەککەوتنی ئەم دوو کابوسە تەنھا مەسەلەی کاتە، کات وەک یەکێک لە فێڵە ھەرە گەورەکانی مێژوو.
شوان محهمهد سیاسیە باڵاکان و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان بەڕێوەن بۆ پیرمام، ئەگەر پێیان بکرێت هەر خۆیان ناچن، ڕەوڕەوەیەک دەخەنە ژێر سلێمانی و دەیگەیەننە پیرمام. بەدرێژایی چەند ساڵی رابردوو بە تایبەتی لەکاتی نەخۆشکەوتنی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی، دواتریش مردنی نەوشیروان مستەفاوە، ئەو کاروانە قەرەباڵغ تر و رێگاکەش گەرمتربووە. هیچ لەنگی تێدا نییە نوخبەی سیاسی و رۆشنبیر، دوای بەرنامەی حیزبێکی خاوەن تێڕوانینێکی هاوچەرخی دیموکراسی و سەرکردەیەکی نیشتمانی بکەون، بەڵام تا ئێستا لە کوردستان نە سەرکردەیەک و نەهێزێکی نیشتمانی و دیموکراسیمان هەیە، خاوەن خەم و خەوی گەورە بێت، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی لە چەندان وێستگەشدا تاقیکراونەتەوە، هەر بۆیە ئەوەی ئێستا کاروانی ئەو رێگایەیە، جگە لە راکردن بەدوای کۆمەڵێک ئیمتیازاتی ماڵ و موڵک و سامان هیچی تر نییە!. کەسایەتی سیاسی پلە باڵای دەڤەری سەوز هەیە، زیاتر لە ساڵێکە لە پۆستەکەی نەماوە، ماوەی چەند مانگێکە مووچەکەی بڕاوە، داوا لە بارزانی دەکات و مەسجی جیاجیای بۆ دەنێرێت کە مووچەکەی پێبدەن. کەسایەتی دەڤەری سلێمانی هەیە، حیزبەکەی خاوەنی گرووپی کۆمپانیای گەورە گەورەن و، شەریکی دەسەڵات و سامانن لەگەل پارتی، بەڵام هەرچی پانێڵ و دیداری ساڵانە هەیەو، ئەو دەزگا میدیایانەی ئەو بەڕێوەی دەبات، بە سپۆنسەری ئاشکراو نهێنی کەسانی نێو بنەماڵەی بارزانی بەڕێوە دەچێت. بەرپرسی تر هەن لەکاتی مفوەزاتی بەرزترین پۆستی ئەم وڵاتەدا، خەریک بوو کاندیدەکەیان بە چەندین ملیۆن دۆلار بفرۆشن. کەسایەتی زۆر پلە باڵای ئەم وڵاتە هەیە، پارتی و بارزانی لێی نیگەرانن، ئەم بەرپرسە پلە باڵایە، کێچ کەوتۆتە کەوڵی و پێدەچێت سیەکانی لای بارزانی بێت و بێ ئەو نەتوانێ هەوا هەڵمژێت، دوا لە رۆژنامەنووسێک دەکات نێوانی ئەو و بارزانی چاک بکات و شفاعەتێکی بۆ بکات. سیاسی" مخضرم " هەیە، ماوەیەکە بەناو دانیشتووەو دوورکەوتۆتەوە لەکاری سیاسی، ناوبەناو خەریکی بزنسە، ئێستا کار دەکات بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی پێشووی هەرێم و، کەمێک نزیک بێت لە بنەماڵەی بارزانی یەوە. کەسانی سیاسی تر هەیە، ماوەیەک بوو گۆڕان بوو و دواتر دانیشت، پاشان گەڕایەوە نێو "ماڵە گەورەکە"، بەدرێژایی تەمەنی دژی حیزبی بنەماڵە بووە، ئێستا خوا خوایەتی بچێتە هەولێر و کەمێک لە " حەجەکە " ی بارزانیەوە نزیک بێت، تا خێرو بێر بەسەریدا ببارێت. خانوو و زەویەکانی سەری رەش و گوندەکانی (ئەمریکی و ئینگلیزی و ئیتالی) و شوقەکانی ئیمپایەر .. هتد، خەریکە سیخناخ دەبن لەم جۆرە سیاسیانە کە پشتیان کردۆتە ئەو دروشمانەی دەیان ساڵی تەمەنیان خەباتیان بۆ کردووەو، ئێستا قافلەی کاروانەکەیان بەرەو سەری رەشە. هەرکەسێ بڕواتە هەولێر و پیرمام، ئالودەی دەبێت، کەمیش نین ئەوانەی ئۆپزسیۆنی پێشوو بە ئاشکراو بەنهێنی لە دەوری کەسانی نێو بنەماڵەی بارزانی و پارتی دەسوڕێنەوە، ئەوە جگە لەوەی ژمارەیەکیان بە ئاشکرا بارو بنەیان لە سلێمانیەوە گواستەوە بۆ هەولێر و کەوتن بەسەر نازو نیعمەتی ئەو دەڤەرەدا. با بێ ویژدانی نەکەین، ئەوە هەر سیاسیەکان نین کاروانیان گەرمە بەرامبەر پیرمام و هەولێر، هەندێک لە رۆشنبیران و میدیاکاران پێش سیاسیەکان و، لە پێش کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاو تاڵەبانیشدا ئەو رێگایەیان تاقیکردەوە. لای پارتی و دەزگاکانی ئەو حیزبە رۆشنبیر و میدیاکاری سلێمانی و حیزبەکانی " ژمارە " یان لەسەرە، بەشێک لەو ئیمتیازاتانەی وەریدەگرن، دەبێت خەڵکی سلێمانی بن، یان رۆشنبیری ئۆپۆزسیۆن بن، یان لە میدیای ئەهلی بووبن، بۆ هەریەک لەمانەش نرخی لەسەرە، جێگای سەرسوڕمان نییە کە میدیاکاری ئەو دەزگایانەی هەولێر هەیە، هێندەی وەزیرێک مووچە وەردەگرێت، کە رەنگە لە میدیایەکی جیهانیشدا هێندە مووچەو ماڵ و موڵکی بەسەردا نەڕژێت. کاتێک کە هەستدەکرێت سلێمانی بێ هێز دەبێت، ئەوە رەفتارو مۆراڵی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوخبە سیاسی و رۆشنبیرەکانیەتی، بۆیە ئاساییە ئەگەر رەوڕەویەکی بخرێتە ژێرو بەرەو پیرمام بەڕێ بکرێت.
سامانی وەستا بەکر ٢٨ ساڵ پێش ئێستا و لە و لە ٥ی ئادار لە ڕانیەو ٧ی ئادار لە سلێمانی سەرەتای قبوڵ نەکردنی ڕژێمی بەعپی عەرەبی یان ڕاستتر سەرەتای قبوڵ نەکردنی حوکمـی نەتەوەی عەرەب دەستـی پێکرد و تا ئێستاش درێژەی ھەیە. ھەڵبەتە ئەو قبوڵ نەکردنە بە "ڕاپەڕین" ناوزەند کرا کە لە ڕاستیا بەنگخواردنەوەو دەرھاویشتەی زوڵمێکی مێژووی لایەنی کەم سەد ساڵە بوو کە لە چەند وێستەگەیەکـی جیاوازا کوردی پیا تێپەڕیبوو ئەمە وێڕای مێژووی کۆن کە ھەمیشە کورد لەلایەن بێگانەوە حوکم کراوە یان حکومەتی بەسەرا سەپێنراوە. ئەو پەنگخوادنەوەیە دەرھاویشتەیە کاردانەوەی چەندین شۆڕشی پێشتریش بوو کە بە ھۆکاری جیاواز جیاواز ھیچیان ئامانجەکانیان نەپێکابوو یان سەرکەوتوو نەبوون کە ھەمیشە خودی کورد ھۆکارەکەی ئەگێڕێتەوە بۆ دەستی دەرەکی کە لەڕاستیا ئەوە تەنھا ھۆکار نەبووە بەڵکو خودی کوردیش فاکتەرێک بووە بۆ سەرنەکەوتنی. وا باوە کە ڕاپەڕین کۆرپەی شۆڕشە واتە سەرەتا شۆڕشێک ھەیە و پاشان بە ڕاپەڕین سەرەتای کۆتای و دوا وێستگەی قۆناغی پێشووترو سەرەتای دەستپێکی قۆناغی نوێ و دەرەنجامەکانی شۆڕش دەستپێئەکات. لە دوای شۆڕش و ڕاپەڕین چاوەڕوانی گۆڕانکاری و شێوازێکی حوکمڕانی جیاوازتر لەوەی پێشوو ئەکرێت و زۆرینەی گەل خۆی بەخاوەنی ئەزانێت و پشتگیری لێئەکات. شۆڕش لە خاڵێکەوە دەستپێئەکات و لە راپەڕینا ئەبێ بە واقیع و بەردەوامی ئەبێت بەجۆرێک ھەندێک جار شۆڕش بۆ چەندین دەیە بەردەوامی ئەبێت و ھەنگاو لەدوای ھەنگاو ئامانجەکانی شۆڕش بە کردار جێبەجێ ئەکرێ. کاتێ کە ئامانجەکانی شۆڕش بەکردار و لەسەر زەوی ھەستی پێنەکرێ و گەل خۆی تیا نەدۆزێتەوە ئیتر ئەوە بەسەرەتای قۆناغێکی نوێ بۆ شۆڕشێکی نوی ئەژمارەکرێت و بێ بەشکراوان لەدەوری کۆئەبنەوە و ئیتر لەوەبەدواوە شۆڕشگێڕانی پێشوو ئەبن بە دیکتاتۆرو کەلێن لە نێوانی دەسەلاتدارو میلەتا دروست ئەبێ. کەمن ئەو شۆڕشانەی کە بە درێژای چەندین سەدە کاری لەسەر ئامانجەکانی کردبێ و بەردەوام لە ھەوڵی دانەبڕاوا بووبێ تا بەڵێنەکان بکرێ بە کردار نمونەی ئەو شۆڕشانەش شۆڕشی فەرەنسی و ماویەکان و ئەمریکیەکانن. ڕاپەڕینەکانی ساڵی ١٩٩١ گۆڕانکاریەکی ئەوتۆی نەھێناوەتەوە کایەوە کە تێرکەری خواستی خەڵکبێ و ھۆکارەکەشی ئەوەیە کە لە ڕاپەڕین گۆڕانکاری گەورە لە دایک نابێ بە پێچەوانەوەی شۆڕشەوە کە گۆڕانکاری گەورە دروست ئەکات و ئەمەش ئەو جیاوازییەیە کە تێگەشتنی ئاسان نیە ئەگەر میلەت ئاستی ھۆشیاری زۆر بەرز نەبێت. شۆڕشی تەواو نەکراو وەک قوماشێکی بڕاو نەدوراوە واتە بەکارنایەت ئەمە کێشەی ھەرێمی کوردستانیشە کاتێک ئەو دەرھاویشتەو پەنگخواردنەوەیەی کە چەندین سەدەبوو لە ناخیا قەتیس مابوو وە لە بەھاری ساڵی ١٩٩١یا بەڕاپەڕین دەریبڕی بە ئاسانی تەسلیمی چەکدارەکانی شاخی کرد کە بە شۆڕشگێرەکانی شاخ ناسـراوبوون کە لەڕاستیا بەشێکی کەم و نوخبەیان نەبێ ئەوانیتر دوورو نزیک شۆڕشگێڕ نەبوون. یەکێک لە خاڵە لاوازوکانی ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ نەبوونی سترایژییەت و پاشەڕۆژ بوو بەجۆرێک ھیچ حیـزبێکی سیاسی کوردی پلانی بۆ دوای ڕاپەڕین نەبوو یان بەرنامەی بەڕێوەبردنی شاری لە شاخ جیانەکردبۆوە بێجگە لە نەوشیروان مستەفا کە وەک ئەندازیاری ڕاپەڕین پلانی ستراتیژی قۆناغی دوای ڕاپەڕینیشی ھەبوو بەڵام ڕێگری لێکراو بەتەنھا ئەویش پێی جێنەجێ نەکرا. یەکێکیتر لە خاڵە لاوازەکانی ڕاپەڕین نەبوونی فکر بوو بەڵکو ڕاپەڕین لە پێناو تۆڵەیا لەدایک بوو "تۆڵە لە سەدام" کە لە ڕاستیا ئەبێ لە شۆڕشا فکر لەدایکبێ وەک نمونەی شۆڕشی فەرەنسی و ئەمەریکی بەجۆرێک شۆڕش بیرمەند بەرھەم ئەھێنێ و ئامانجەکانی پێئەسپێرێ بەجیاوازی لەمەڕ خۆمان لە ھێزی چەکداری دروست کردوو شۆڕشی پێشپارد و لەوەودوا بوو بەکاڵا بۆ حیزبایەتی. ئەگەر قۆناغی دوای ڕاپەڕین بکرێ بە دوو بەشەوە ئەوا بەشە بەکەڵک و بەسوودەکەی فێربوونی ئەزموونی دیموکراسی و چوونە سەر سندوقی ھەڵبـژاردن و دروست کردنی حکومەت بوو بە ھەموو کەم و کوڕیەکانیشیەوە، بەڵام بەشە بێ کەڵک و خراپەکەی ئەوەبوو شەڕی ناوخۆ کراو خەڵکی پێ چاوترسێن کرا بەجۆرێک خەڵکەکە لەبەر ھەڵنەگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆ بیری ئازادی لەبیرچۆتەوانێ. ڕاپەڕین نەبووە گێڕانەوەی یەکسانی و ھاوبەشی حوکمێکی خۆماڵی لە نێوان حیزب و خەڵکا و مرۆڤ نەبووە بە چەق بۆ خزمەت کردن و بە ئامانج نەگیرا بۆ پێشکەش کردنی ژیانێکی شایستە. ڕاپەڕین بووە ھۆکاری ناوچەگەرای و لێکدابڕان و ڕق لێک بوونەوە و سەپاندنی دوو ناوچەی جوگرافیای ڕەنگکراو بە چەک سەپاو. بەرژەوەندی ھاوبەشی حیزبی، بازرگانی، خێزانی و کەسی خاڵی جەوھەری ڕاگرتنی ئەزموونی حوکمڕانی خۆماڵی کوردی دوای ڕاپەڕینە نەک ستراتژیەک بۆ پاشەڕۆژ لەسەر بنەمای ئازادی، خاک، نەتەوە، سەربەخۆی....ھتد کە ئەمەشیان خاڵێکی لاوازە. ئەوەی دەسکەوتەکانی ڕاپەڕینی ڕاگرتووە حوکمڕانیەکی ڕەشید نیە بەڵکو کۆژانێکی میلەتە لە ترس لە حوکمی بێگانە کە ڕاست وایە زۆرینەیەک لە یەکێتیەکی گشتیا بە شێوەیەکی پراگماتیکی سوود لەیەکتر وەرگرین و پلانی ھاوبەش و ستراتیژی و پاشەڕۆژی کورت و مام ناوەنجی و درێژخایەنمان ھەبێ، کوردبوون ببەسرێتەوە بە مافەوە واتە تا ماف زۆربێ کورد بوون جوانترئەبێ و پێچەوانەکەشی ڕاستە. نەوەی شاخ لە بەھاری ١٩٩١وە حوکمی نەوەی دوای راپەڕین ئەکا و ھیچ لێتێگەشتنێکی بۆ خواستەکانی نیە و لە توانایا نیە لە دنیابینی تێبگات و دەستبەرداری لایەنی کەمی دیدگای بەناو شۆڕشگێڕی خۆی نابێ و بوارێک ناڕەخسێنێ کە نەوەی دوای ڕاپەڕین ئەزموونی حوکمڕانیەکی مەدەنی بەرجەستەکراو ئەزموون بکات. ئەم نەوە نوێیە پۆستاڵ و ئەمنە سورەکەی نەبینیوە بۆیە دیدی بۆ ئازادیش جیاوازە بەجۆرێک مەفھومی ئازدی لای نەوەی دەوای ڕاپەڕین "دروست کردنی ژیانێکی ھاوچەرخ و داڕشتنی ژیانە بەوجۆرەی خۆی بۆی ئەڕوانێ" نەک مەفھومە کۆنەکەی لای نەوەی شاخ کە ئازادی بریتیە لە "دەربڕینی بیروڕا بە ئازادی"! ئەگەر ئەو دەرھاویشتە پەنگخوراوەی ساڵی ١٩٩١ وەرگرین ئەوا ئەبینین لێکچوونێکی زۆری لە شۆڕش تیایە چونکوم شۆڕش ھەمیشە سێ قۆناغە، قۆناغی ئامادەکاری، قۆناغی ڕاپەڕین و قۆناغی دوای شۆڕش کە ئێمە لە قۆناغ و یەکەم و دووەما سەرکەوتووبووین بەڵام لە قۆناغی سێیەما شکستمان خورادووە کە ئەمەش خاڵی لێچووە بە بەراورد بە زۆربەی ئەو شۆڕشانەی لە جیھاندا ڕوویانداوە. ئەگەر باس لە گەورەترین دەستکەوتی ڕاپەڕینەکانی ساڵی ١٩٩١ بکرێت ئەوا یەک ڕیزی ھەموو خەڵک و ھەموو حیزبەکان لە یەک سات و بۆ یەک ئامانج دیاترین خاڵێکە کە بەدەست ھاتبێت ئەگەرچی درێژەشی نەکێشاو حیزبەکان بوون بە ھۆکاری لێکترازانەوەی ئەو یەکڕیزیە، ئاخر کەمن ئەو ساتە مێژووانەی کە کورد تیایا یەک و یەکگرتووبووبێ. ھەرچیەکی ناوبنرێ و ھەرچۆنێک لێکدانەوەی بۆ بکرێ ئەوەی لە ساڵی ١٩٩١دا ڕوویا گۆڕانکاریەک گەورەو سەردەمی دەستپێکی قۆناغێکی ھیوابەخش بوو ئەگەرچی نەوەکانی دوای ڕاپەڕین ھەندێک جار بۆچوونێکی تریشیان ھەبێ کە ئەوەش بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە لەسەردەمی دەسەڵاتی حوکمی بەعپا نەژیاون و وێرانکردنی ٥٠٠٠ گوندو ١٨٠٠٠ ئەنفال و خاپوورکردنی شاخ و دۆڵ و لادێکان و کیمیای باران و خنکاندنی شارێکیان بەچاو نەدیووە، ڕێش و لەبەرک کردنی جلی ڕەش و کۆڕو کۆبوونەوەیان لێ قەدەغە نەکراوە. شۆڕش باشترین کاڵایە بۆ بازرگانی کردن و شۆڕشگێڕەکانیش باشترین بازرگانن لە کۆتاییا، شۆڕش لە ڕۆژھەڵاتی ناوین لە باشترین پێناسەیا حەزێکی خودە بۆ گەشتن بەدەسەڵاتێکی بێ کۆتای باوان بۆ وەچەکانی.