پەیكار عوسمان - دەستپێکی ڕاپەڕین ئەو ڕۆژە نیە کە خەڵك لە ماڵەکانیان دێنە دەرەوە، ئەو شەوەیە کە دەسەلاتداران لەماڵەوە بە ترسەوە ئەخەون. - دەسەڵات ئەو ڕۆژە ناکەوێ کە ئەڕوخێ، ئەو ڕۆژە ئەکەوێ کە خەیاڵ و حەزی ڕوخانی لای منو تۆ دروست ئەبێ. - ڕاپەڕینی ڕاستیی پێش هاتنە سەر جادەو چونە سەر بارەگاو ڕاونانی ستەمکار.. هاتنە سەر بیرکردنەوەو چوونە سەر عەقڵ و ڕاونانی بیری ستەمکارانەیە! - هەمیشە یەکێ لە پیلانەکانی دەسەڵات، بۆ پوچەڵکردنەوەی ڕاپەڕینێکی ڕاستیی، دروستکردنی ڕاپەڕینێکی موزەییەفە. دەسەڵات بەم عەمەلیاتە ئەیەوێ ڕاپەڕین لەبارببا، بەڵام هەنێجار لەدایکبوونی پێشئەخا. - لە ڕاپەڕیندا، بەهێزترین کارتی خەڵك، ڕیزی دووەمی دەسەڵاتداران خۆیانن. ئەمانە لەگەڵ خەڵك بن ڕاپەڕین سەرئەکەوێ، لەگەڵ دەسەڵاتبن ڕاپەڕین لەبارئەبرێ یان سەرکوت ئەکرێ یان حەربی ئەهلی هەڵئەگیرسێ. - سەرکەوتنی ڕاپەڕین ئەو ساتە نیە کە دەسەڵاتێکی خواری تیا کۆتایی دێ، ئەو ساتەیە کە دەسەڵاتێکی ڕێکی تیا دەست پێئەکا. - شکستی ڕاپەڕین ئەو ساتە نیە کە دەسەڵات سەرکوتی ئەکا، ئەو ساتەیە کە "خەڵكی سەرکەوتوو" پەلاماری بونییەی تەحتیی ئەدەن و تاڵانی ئەکەن. - زۆرینەی سەرکردەو کەرەستەکانی ڕاپەڕین سەرکردەو کەرەستەی حوکمڕانیی نین، لەباشترین حاڵدا بەکەڵکی چەن مانگێ فەترەی ئینتیقالی دێن، لەوە بترازێ ئەرکی ڕاپەڕینێکی تر ئەخەینە ئەستۆی نەوەی داهاتوو. - سەردەمی پێش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سیحری ڕاپەڕین لەوەیابوو، کە شتەکە نهێنی و چپەچبێ تا سەعاتی سفر.. ئێستا بە وجودی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، شتەکە بە عەکسەوەیە، باسکردنی ڕاپەڕین بە ئاشکراو بە دەنگی بەرز سیحرەکەیەتی. - ڕاپەڕین بەهەشت ناهێنێ، چونکە دروستکردنی ئەو بەهەشتە پرۆسەیەکی جیایە لە پرۆسەی ڕاپەڕینەکە، بەڵام هەمیشە دۆزەخێك کۆتایی پێدێنێ و ئەیگۆڕێ تەنانەت ئەگەر بە دۆزەخێکی تریشبێ. - ڕاپەڕین حەڵقەی ئەخیری هەموو دەسەڵاتێکی ستەمکارە، ستەملێکراوانیش کاتێ سەر ئەکەون، کە تەماشاکەری حەڵقەکە نەبن، بەڵکو هەموو یان زۆرینە ئەکتەربن و ڕۆڵ ببینن.
لەتیف فاتیح فەرەج 1 ماڵی جیاوازی مردوەكان لە تاران دۆستێك لە چەمەران ماڵی خومەینی نیشاندام و وتی سەیری ئیمام كە چەند سادە ژیاوە ، تەختەیەكی چایخانەو یەك دوو كورسی و هەندێ شتی زۆر سادە ، دواتریش بردمی بۆ ماڵی شاو ئەو سەڵتەنەتە ، پاشان چووینە سەر مەزاری ئیمام كە بە مردوی هەر خودا دەزانێ چیان بۆ كردوە ، بە دۆستەكەم گوت جا قوربان ئەگەر شا بە زندوی ئەو سەڵتەنەتەی هەبوو ، ئەوە ئێوە بۆ مردویەكتان بە هەدەر داوە ، كاوی باشترە ؟. مەلا مستەفای بارزانی و جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا لە ژیاندا چاك یان خراپ بەو شاخ و داخەوە بوون و شەڕی رژێمە ستەگەرامانیان دەكرد ، ئەوان چ پێویستیان بەوە هەبوو لەو گردو بانانە بنێژرێن ، بارزانی و تاڵەبانیش چ پێویستیان بەو هەموو پارە خەرجكردنەیە بۆ هۆڵ و مۆڵ و شتی تر ، لە بری ئەوە 75 ملیۆن دۆلاربۆ مەزاری تاڵەبانی و ئەو پارە خەیاڵیانەش كە ساڵانە لە بودجەدا بۆ مەزاری بارزانی خەرج دەكرا هەر بە ناوی بارزانی و تاڵەبانیەوە كرابا بە نەخۆشخانەی هەژاران و خانەی بێنەوایان و بە ساڵاچوان داخوا هەزار قات سودی بۆ خەڵك نەدەبوو ؟! ئەز قەزا كێ دەڵێت گیانی رەوانی ئەوان بەو كارە رازیە . 2 چیرۆكی كاری خۆبەخشی دۆستێك كە ئێستا جاڕی ئەوە دەدا بە خۆبەخشیش بێت ئەوە دەكات كە دەیەوێت ، كاتی خۆی من ماوەیەك بە فەڕمی بومە بەرپرسی دۆسیەی مادەی 140 لە رۆژنامەكەی ، هەڵبەت گۆشەشم هەبوو لەوێ ، كاتێ گۆڕان دروست بوو ، منیش لە میدیای بینراووبیسراوونوسراوی گۆڕانەوە دژی نادادی و ستەمكاری قسەم دەكەرد ، یەكەم كاری ئەوە بوو موچەیەكی زۆر كەمی ئەو بەرپرسیارەتیەی منی بڕی . ئێستا كە باسی كاری خۆبەخشی دەكات ، بەلامەوە ئەوەی مایەی هەڵوەستەیە ، ئەوەیە داخوا كاری خۆبەخشی بۆ تولەرانس و گیانی لێبوردەیی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە دەكات ، بەو هەموو داهاتەی لە شوێنەكۆنەكەی دەستی كەوتوە ، یان بۆ نانبڕینی خەڵكێك كە ڕەنگە رای جیاواز لەوی ئەویان هەبێت . 3 خیانەت و شتی دی پارتی و یەكێتی لە شەستەكانەوە ، ئەودەم بە ناوی مەلایی و جەلالیەوە كار لە سەر هەڵوەشانەوەی كۆمەڵی كوردەواری باشوری كوردستان دەكەن ، ئەوەندەی ئەوان كۆمەڵی كوردەواریان تێكداوە نەیارەكانیش هەر ئەوەندەیان پێكراوە ، ئێستا ئەوە گرنگ نیە كە پارتی 31ی ئابی هەیەو یەكێتی یان گروپێكی ناو یەكێتی 16ی ئۆكتۆبەر وەك خۆیان شڵپ و شۆی یەكتر دەردەكەن ، ئەوە گرنگ نیە یەكێتی بۆ ناتوانێ یەككەس بۆ پارێزگاری كەركوك دابنێت و پارتیش بۆ لەسەر ئەو یەكە نایەتە ڕایە ، گرنگ ئەوەیە كەی واز لە ململانێ و یەكتر سوككردن دێنن ، واتە دەكرێت بەیانیەك لە خەوهەستابین و ئەمانە پەیمانی شەرەفیان دابێت ئیدی سوكایەتی بە یەكتر نەكەن .
شێرزاد شێخانی لهزۆرێك لهسهركردهو كهسایهتی سیاسیم بیستوه كهوا پارتی بهسروشت حزبێكه خراپهكاری بهرامبهری لهبیر ناكات . ئهگهر پهنجا ساڵیش بوهستێ له ئاكامدا ههر ئهبێ تۆڵهی خۆی لهو كهسه بكاتهوه كه خراپهكهی بهرامبهری كردوه!. تهنانهت ئهگهر بشزانێ كهسێك لهداهاتووشدا زهرهری بۆ حزبهكه ئهبێ ، لهناوی ئهبهن !. ئهمهش وهكو عهرهب وتهنی ( حرب استباقیه ) وات جهنگی پێشوهختهیه ، بهر لهوهی دوژمنهكهم دهستبوهشێنێ ، دهستی خۆم پێشئهخهم . نمونهش لهم بابهتانه زۆرن ، ههموشمان بیستومانهو دیومانه پێویست ناكات باسیان بكهم . عینادی بهشێك لهسهركردهكانی یهكێتی لهسهر پۆستی سهرۆك كۆماری عیراق و، شهڕه قوڕسهكهی لهبهغدا لهپێناو ئهم پۆستهو، دواتر دهركردنی لهدهست كاندیدهكهی پارتی ، بووه به برینێكی زۆر قووڵ لهجهستهی پارتیدا كه تا رۆژی قییامهت سارێژنابێتهوه ، چونكه مهسهلهكه پهیوهست نیه به پۆستێكی پرۆتۆكۆلی بێدهسهڵاتی عیراق ، بهقهدهر ئهوهی گرنگی مهسهلهكه بهنیسبهت پارتیهوه پهیوهسته بهحورمهت و پێگهو كهسایهتی خودی مهسعود بارزانییهوه ، كه پارتیهكان به" خودان " ی خۆیانی ئهزانن و، نابێ كهس لهقسهی دهربچێ و كاندیدی ئهم زاته رهتبكرێتهوه . هیچ مهنتیقی تێدا نهبو یهكێتی بكهوێته ناو ئهو ململانێیه تووندهوه لهسهر پۆستێك كه لهرووی یاساییهوه سهرۆك كۆمار تهنها فهرمانبهرێكه لهپێكهاتهی دهستووری ئهنجومهنی وهزیران و، پۆستهكه زیاتر رهمزیه و، لهدوای خوالێخۆشبوو مام جهلالهوه هیچ كهسایهتیهكی عیراقی ناتوانێ ئهم پۆسته بهشێوهیهك بهڕێوهببات كه خاوهن كاریزمایهك بێت ههمو سهركردهكانی عیراق رێزی لێبگرن . " تۆڵه بهسهبره ، ئهمما بهزهبره ". ئهمه دروشمێكی یهكێتیانه بو، بهڵام ئێستا پارتی به كردهوه ئهم دروشمه بهكار ئههێنێ ، ئهو زهبره كوشندانهی ئێستا پارتی لهیهكێتی ئهدات ئهوهنده تووندن كه تهوازونی یهكێتی تێكداوه و خهریكه ئهشیدات بهعهرزهوه . لهدوای وهفاتی مام یهكێتی سهرهتا بهویستی بهشێك لهسهركردهكانی كهوته ژێر ههژمونی پارتیهوه، كار گهیشته حهددی پاشكۆبونی لهمهسهله چارهنوسسازهكانی وهكو ریفراندۆم. دواتریش بههۆی ههڵهی سهركردایهتیهكهیهوه زیاتر گۆشهگییركرا لهبریاره سیاسیهكاندا ، بهتایبهتیش لهسهر ئاستی پرۆسهی سیاسی لهعیراق وناوچه دابرێنراوهكانو تهنانهت لهسهر ئاستی پرۆسهی سیاسی كوردستانیشدا . ئهوهتا چهندین مانگه یهكێتی ناتوانێ وهزارهتێك لهبهغدا بهبێ رهزامهندی پارتی وهربگرێ، ناشتوانێ پارێزگارێكیش بۆ كهركوك دابمهزرێنێ، ئهوه حاڵی پهرلهمان وپۆستهكانی حكومهتی داهاتوی ههرێمیش بهههمان دهردی ئهم پۆستانه ئهڕوات . ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی پهرلهمان وكۆنتڕۆڵكردنی دهستهی سهرۆكایهتیشی لهلایهن پارتییهوه ، ههڵبژاردنی لێژنهی یاسایی پهرلهمانیش و، دامهزراندنی حكومهتی ههرێمیش بهبێ منهتی لهیهكێتی ، رۆڵی یهكێتی زیاتر پهراوێز ئهخات ، چونكه لهمهحسهڵهتدا یان ئهبێ یهكێتی بهملكهچییههوه بهههر پشكێك رازی بێت كه پارتی پێی ئهبهخشێ ، یان ئهوهتا ببێته ئۆپۆسزیۆن و لهحكومهتی داهاتودا بێبهش بكرێت ، ئهمهش دوو بژاردهن یهك لهیهك خراپترن بۆ یهكێتی ، ههرچهنده من وهكو خۆم پێمباشه یهكێتی لهقۆناغی داهاتوودا ببێته ئۆپۆسزیۆن باشتره لهوهی وهك لایهنێكی بێدهسهڵات لهناو حكومهتو پهرلهماندا بێت ، چونكه دڵنیام لهوهی پارتی بۆ چوار ساڵی داهاتوو بهحوكمی زۆرینهكهی پهرلهمانو دهسهڵاتی ههر سێ سهرۆكایهتیهكهی ههرێم تهحهكوم بهههمو شتێك ئهكات و، بهمهش رۆڵی یهكێتی لهناو كایهی دهسهڵاتدا لاوازتر ئهكات . پارتی كه توانی لهبهغداو كهركوك رۆلی یهكێتی لاوازبكات ، زۆر ئاساییه لهناو ماڵهكهی خۆماندا كه ههموو شتێك بهدهست خۆیهتی، رۆڵێ یهكێتی پهراوێز بخات ، ئهوهتا گهلهكۆمهكیش بۆ ئهو مهسهلهیه ئهكات به راكێشانی گۆڕانو پێكهاتهكانو حزبه بچووكهكان و، كهمكردنهوهی رۆڵی حزبهكانی تری ئۆپۆسزیۆنیش . لهبهرامبهریشدا یهكێتی نهك ناتوانێ لهسهر ئاستی حزبه ناڕازییهكان بهرهیهك دژی پارتی دروست بكات، تهنانهت لهناو سهركردایهتهكشیدا نهبوه بهخاوهن بڕیارێكی یهكگرتووی كاریگهر بهسهر پرۆسهكهوه . سهرانی بنهماڵهی بارزانی تهریقهتێكی دیاریكراویان ههیه لهمامهڵهكردن لهگهڵ نهیارهكانیان وههڵویست وهرگرتن لهدژیان ، لهوهتهی دهسهڵاتی بریار لهناو ئهم حزبهدا كهوتۆته دهست بنهماڵهی بارزانی كه خۆیان لهسهر تهریقهتێكی ئایینیدا پهروهرده كراون، ئیعتیقاد لای ئهوان وایه كه سهرانی بنهماڵه گهیشتونهته قۆناغی پاكبوونهوهی ئایینی و خودا حیسابی لهسهر ههڵگرتوون ، بۆیه ههرچییهكیان بوێ ئهیكهن بهبێ ترس لهمحاسهبهی خوایی . لێرهشهوه ئهو تاوانانهی بهرامبهر ههر كهسێ وچیینێك بكهن ( رادیعی ) دینی نیه مانیعیان بكا . بهو پێودانگهش سڵ لههیچ موغامهرهیهك ناكهنهوه ، ههر تاوانێك یا مومارهسهیكی نائاسییش بیانهوێ بیكهن ، ئهیكهن بهبێ دوودڵی ، ئینجا چاوهرێی ئهنجامهكانی ئهكهن. ئهگهر بۆیان چووه سهر ئهو خێر عهلا خیر . ئهگهر دهركهوتهی خراپیشی بهدوای خۆیدا هێنا ، ههوڵ ئهدهن بهپارهو پۆستو مهقیفی سیاسی خهڵكه زهرهمهندهكان ئاشت بكهنهوه ، نمونهش لهم بارهیهوه زۆرن ، وهكو كارهساتهكهی ههكاری و قهتڵوعامكردنی بنهماڵهی حهمهد ئاغای میرگهسۆری و كوشتنی محمد ههرسین وزۆرانی تر، هێنانی دهبابهكانی بهعس بۆ داگییركردنی ههولێرو، مهسهله شوومهكهی ریفر اندۆمی سهربهخۆیی . لهم قۆناغهدا پارتی زۆر بێمهنهته لهیهكێتی و لهداهاتووشدا حسابێكی ئهوتۆی بۆ ناكات ، بژاردهكانی یهكێتیش هیچ كاریگهرییهكیان نابێت بهسهر ههڵوێسته دوژمنكارییهكانی پارتییهوه، گاڵتهشم بهوه دێت كه ههندێ كهس باس لهوه ئهكهن گوایه یهكێتی هێزی ههیهو پارتی ناتوانێ لهپرۆسهی حوكمڕانی دووری بخاتهوه ، چونكه یهكێتی نهدهتوانێ هێز لهدژی پارتی لهم قۆناغه نیودهوڵهتیو ئیقلیمیهدا بهكار بێنێ ، نه دهشتوانی دوو ئیدارهییهكهش رابگهیهنێ ، كهواته هیچ بژاردهیهكی تر كاریگهری نابێت بهرامبهر بهسیاسهتهكانی پارتییهوه ، بۆیه لهكۆتاییدا ئهبێ یهكێتی ملكهچی ئهو سیاسهتانه بێت و بهههر پشكێك رازی بێت كه پارتی پێی ئهدات . ههڵهی عینادی یهكێتی لهسهر پۆستی سهركۆمار و، بێدهنگیشی لهساختهكارییهكانی پارتی لهههردو ههڵبژاردنهكانی پهرلهمانی كوردستانو نوێنهرانی عیراق و، بێههڵوێستی بهرامبهر به حوكمی تاكڕهوانهی پارتی ، وموجامهلهكردنی بنهماڵهی بارزانی و، پهرتهوازهبونی رێزی سهركردایهتی یهكێتی، ئهمانه بهگشتی هۆكاری ئهم وهزعه خراپهی ئێستای یهكێتین ، بۆیه زۆر ئاساییه نوسهرێكی دهرباری پارتی ، یهكێتی به " پاشای عهرشی كهلاوه " وهسف بكات و بهدهنگێكی بهرزیشهوه بڵێ " ئێستا رێككەوتنەكەی گۆڕان و پارتی حوكم دەكات و، هەر رێككەوتنێكی دیكە لە نێوان پارتی و یەكێتیدا ئیمزا بكرێ، دەبێ بە پاشكۆی ئەو رێككەوتنەی گۆڕان و پارتی "! بێمنهتانهتریش پێمان ئهڵێ " یەكێتی لەسەر ئاستی كوردستان هێزێكی بێ پەنایە و تەنها وجودی پارتییە كە مانا بە یەكێتی دەبەخشێت ". لهساڵی حهفتاكان دوای ئاشبهتاڵی شۆڕشی ئهیلول رژێمی بهعس لهبهغدا چهند حزبێكی كارتۆنی كوردی دامهزراند ، یهكێك لهو حزبانه بهناوی ( پارتی دیموكراتی كوردستان ) بو كه سهرۆكهكهی هاشم عهقراوی بو .ئینجا ئهندامێكی ئهو حزبه یهخهی كابرایهكی كوردی فهیلی لهبهغدا گرتبو و دهیویست بیكاته ئهندامی حزبهكهی عهقراوی. ئهویش لێی پرسیبو " ئێوه حزبهكهتان سهر بهكێیه " پارتیهكهش وتبوی" سهر به دائیرهی ئهمنی عامهیه "! . كابراش وتبوی " جا من بۆ ناچم ببمه ئهمن ، بۆ ببم بهپارتی كه ئێوه سهر بهدائیرهی ئهمنن ". ئهم بهسهرهاته حیكمهتێكی تێدایه بۆ ئهوانهی مێشكیان ههیه.
چیا عەباس یەکێک لەهونەرەکانی سیاسەت کارکردنە نەک تەنها بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان بەڵکو هاوتەریب بۆ رێگریکردنیش لە رودانی ئەوەی نەخوازیارە. کاتێک لە روانگای ئەم پرەنسیپە گرنگەوە هەڵسەنگاندن بۆ دەسەڵاتدارانی گۆڕان بکەین تێدەگەین لەو دو ئەرکەکەدا سەرکەوتو نەبون. لەسەر ئاستی ناوخۆی بزوتنەوەکە لەبەها بەرز و جوانەکانی گۆڕان سیما نارەزاییە جەماوەریەکەی بو، بەتەنیشت ئەمەشەوە لەناوخۆی بزوتنەوەکە خۆشەویستی، راستگۆیی، لێدوان، یەکتر قبوڵکردن بەجیاوازیەکانەوە، شەفافیەت و ئاستێکی بەرزی سازانی فکری و سیاسی ورێکخراوەیی خەسڵەتە بەهێزەکانی بون. هێدی هێدی دەردەکەوێت کە عەراببەکان لە بازنەکانی دەسەڵاتی گۆڕان و دەور و بەریان بەرنامە و پرەنسیپەکانی بزوتنەوەکە بۆ چەند دەسکەوت و بەرژەوەندی کاتی پشتگوێ دەخەن، هاوکات ئەم دەسەڵاتدارانە نەک تەنها هۆکاری پەرتەوازەکردن و وێرانکردنی خەسڵەتە جوانەکان و شێواندنی رەوشی بزوتنەوەکەن، بەڵكو کۆسپی گەورەشن لە بەردەم هەوڵ و ئاراستەکان بۆ چاکسازی ناو گۆڕان و راستکردنەوەی بە لادا بردن. زیادە بۆ ئەمەش بە ئەقڵیەتێکی عەراببی ستالین ئاسا کار بۆ سەپاندنی سیاسەت و هەڵوێست و خواستەکانیان دەکەن، ئامادەش نین لە گەڵ گۆرانخواز و هەڵسوراوە دڵسۆزەکان باس لە دۆخی تێكچو و دژواری گۆڕان بکەن، بەڵکو هەوڵی بەردەوام بۆ پەراوێزکردن و دورخستنەوەیان لە بزوتنەوەکە دەدەن. بە کورتی گۆڕانێکی گچکەی گوێرایەڵ و دەستەمۆیان دەوێت کە تێیدا شوێنی نارەزا ناکرێتەوە. لە بواری سیاسیدا لە ماوەی سێ ساڵی رابوردودا لە سایەی ئەم عەراببانەدا چەندین هەلی زۆر گرنگ بەدەم ئاوەوە دراون، بۆ نمونە لە شکستی پرۆسەی ریفراندۆم و کارەساتی ١٦ ئۆکتۆبەردا، ئەمریکیەکان بە خەستی لەسەر خەت بون تا بەرەی ئۆپزسیۆن کارێک بکات، کەچی چاوەروانی سەردانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بون تا گلۆپی سەوز بۆ حکومەتی فریاکەوتنی نیشتمانیان بۆ هەڵکەن، بەڵام لە چەند رۆژێکدا لە خشتەیان بردن. کاتێک ئەمریکا و دوستەکانی لە گۆڕان و بەرەی ئۆپزسیۆن بێ ئومێد بون وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی فەرمی بۆ پشتگیری لە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی دەرکرد. پاش دو شکستی کەمەرشکێنی گۆڕان لە هەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی بەغدا و هەولێر، ئەم عەراببانە خۆیان لە بەرپرسیاریەتی دزیەوە، بۆ داپۆشینی شکستەکانیان پرسی چونە ناو حکومەتی هەرێمیان کردە گرنگترین ئەجێندای قۆناغی نەقاهەی دوای شکست. پێشتریش هەوڵیكی زۆریان بۆ بەغدا دا، کاتێک تێگەیشتن لەوێ شوێنیان ناکەنەوە بەلای هەوڵیردا بایان دایەوە. کێشە بنەرەتیەکە تەنها لەو پرسانەدا نیە ئاماژەم پێدوان، بەڵکو لەوەشدایە ئەوان نەعامە ئاسا سەریان لە لیتاوێکی خەستدا چەقاندوە و وەک پاشا سەرگەردانەکان عەرشی مێژویی گۆڕان و میراتی سیاسی و مەعنەوی کاک نەوشیروان یان زەوتکردوە، بە کۆمەڵێک مونافیق و مونەفز و موجتەهید و مونەزر و موچەخۆری بڵاگیش دەور دروان، ئەوانەی بە میزاج و بە پێی رۆژ سەیری گۆڕانبون و گۆڕانکاری و ئایندەی گۆڕان دەکەن. ئەم پێشەکیەم بۆ هەڵسەنگاندنی رێکەوتنی پارتی و گۆرانە بۆ کابینەی نۆ لەکاری سیاسیدا ئاساییە کە تێیدا سیاسەت بە پێوەرە باوەرپێکراوەکان، راشکاوانە، بۆ بەرژەوەندی گشتی، بە نیەتی پاک، لە کەش وهەوای متمانە و هاوسەنگیدا و پاراستنی مافەکانی کەمینە بەرێبکرێت، هێزە سیاسیەکان بەو پێوەرانە چ رێکەوتنێکان بەلاوە پەسند بێت بیکەن، لەو حاڵەتەدا زۆر ئەستەم و نابەرپرسانەیە دیالۆگ و رێکەوتن رەت بکرێنەوە. تۆ بلێی لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ ەوە تا ئەمرۆ لە کوردستان ئەو مەرجانە بۆ گڤتوگۆ و رێکەوتن بەرقەرار بوبن تا عەراببەکانی گۆڕان بەو پەرۆشیەوە بە شان و شەوکەتی رێکەوتنیان لە گەڵ پارتیدا هەڵدەدەدن؟ دوای رێکەوتنەکە پۆست پەرست و خۆپەرستەکانی ناو گۆڕان دەهۆڵی بۆ لێدەدەن، بە شان و باڵی دیموکراسیەت و ئاکامە جادوگەریەکانیدا دەخوێنن، وەک ئەوەی هەرێم بە قودرەتی قادر بوبێتە سوید و سویسرا و سەرجەم رێسا و یاساکانی دیموکراسیەت پێرەو دەکرێن. بۆ خۆم شەرم سەرتاپام دەگرێت کاتێک دەبینم ئەو هەڵسوراوە موخەزرەمانەی بە هەزار ئاو شۆردروان بە ناوی گۆڕانەوە ئەم پەیامە پوچەڵ و هەرزانانە رادەگەیەنن، لە کاتێکدا چەند ساڵێک لە مەوبەر زۆربەیان بەس تەنها باسی لێدوانت گەڵ پارتیدا بکردایە دەیان کردیت بە خائینی کوری خائین. بۆیە مەحاڵە باوەر بکرێت ئەمجۆرە ئەقڵیەتە سودێک بە گۆڕان ببەخشێت، بەڵکو لە سایەی گۆڕان و بە ناوی گۆڕانەوە سود بۆ خۆی مسۆگەر دەکات. بۆ زیندوراگرتنی زاکرەی بەشێک لێیان لە ١٩٧٦ ەوە تا ئەم چرکەیە نزیکەی ١٥ رێکەوتنی زۆر گرنگ نێوان هێزەکانی کوردستان، تایبەت نێوان پارتی و یەکێتی و دواتریش گۆڕان، واژۆ کراون، (دەق و واژۆ و ناو بەروار و شوێن و بابەتەکان بە بەڵگە و دۆکیۆمینت ماون) تەنها دو رێکەوتن ماوەیەک کاریان پێکراوە و کورد تێیاندا تا رادەیەک سودمەند بوە، ئەوانیش رێکەوتنی بەرەی کوردستانی ١٩٨٨ و دوەمیش رێککەوتنی واشنتۆن بۆ راگرتنی شەری ناوخۆ. هەر دو رێکەوتنەکەش لە سەر داوای و بە زەبری هێزی دەرەکی بون: ئێران و ئەمریکا. بۆیە ئەو جۆرە لێدوانە ناواقیعیانە تەنها بۆ چەواشەکردنی خەڵکە، پێمش وایە هەندێک لەو عەراببانە دەمێکە دانیان لە پۆستێکی حکومەتی هەرێم جیرکردۆتەوە و ئامادەسازی باشیشیان بۆ کردوە. ئەوانە بۆ خۆیان لە گۆڕان دەستیان شتوە، پەیوەندی دەرونی و فکریان لە گەڵ هزری گۆڕاندا کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە، بۆیە زۆر پەرۆشن بەو رێکەوتنە زو بە مەقسەدیان بگەن. خاڵێکی تر شایستەی وردکردنەوەیە ئەوەیە لە دروستکردنی کابینەی پێشودا چەند بەرپرسێکی بێ ئۆقرەی گۆڕان ئەوەندە پەلەیان بو چاوەروانی رێکەوتنێکی دەستەجەمعی هێزە بەشداربوەکانی تریان لە کابینەکەدا نەکرد، بە پەلە دو لایەنە لە گەڵ پارتی واژۆی رێکەوتنی حکومەتیان کرد، ئاکامەکەی بۆ گۆڕان زەرەربەخش بو، راستەوخۆ دوای ئەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان گۆڕان یەکەم جورعەی باجەکەی دا. ساڵێکی پێنەچو پارتی رێکەوتنەکەی لە گەڵ گۆڕان فەرامۆش کرد، ئاکامەکەی نەک تەنها وەزیر و نوێنەرانی تری گۆڕان لە حکومەت رەوانەی ئەودیو دێگەڵە کران بەڵکو پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیشی پەکخست، چونکە بەشێک بو لە رێکەوتنە دو قۆڵیەکە، هاوکات باقی حکومەت بە قنج و قیتی مایەوە. ئەمجارەش هەمان بەرپرسانی ئەو سەردەمە هەمان هەڵەی کوشندەیان کرد و ئایندەی گۆڕان یان لە حوکمرانی بەستەوە بەو رێکەوتنە دو لایەنە نەک رێکەوتنی سەرجەم هێزە بەشداربوەکان کە نەریتێکی پێرەوکراوە لە دنیادا. ئەمجارەش وەک جاری پێشو زۆربەی شاندی دانوستکاری گۆڕان تەماعی پۆست بەری دڵیانی گرتوە. ناشێت لە بیرمان بچێت ئەم عەراببانە چ هەڵەی ستراتیژیان لە گەڵ یەکێتی بۆ پۆستەکانی ئیدارەی پارێزگای سلێمانی کردوە، گۆڕانخوازان دەزانن گۆڕان چ باجێکی ئەو کاڵفامیەی دواە. پێدەچیت پەلەکردن لە رێکەوتنی دو لایەنی پرسێکی تەکتیکی بێت بۆ پارتی و گۆڕان، پارتی لە هەمو سات و ئانێکدا باڵادەسترە و دەتوانێت رێگری لە روداوە نەخوازراوەکان بکات، گۆڕان ئەو قودرەت و بیرکردنەوەی نیە، بۆیە هیچ بە دور نازانرێت کاتێک پارتی و یەکێتی رێکەوتن بکەن پارتی بە وردی چاوێک بە رێکەوتنەکەی لە گەڵ گۆڕاندا بخشێنێتەوە. راستی روداوێکی مێژو. مام جلال چەند هەفتەیەک پێش نەخۆشکەوتنی پەیامێک بۆ کاک نەوشیروان دەنێرێت، تێیدا داوا دەکات ئێوارە درەنگانێک سەردانی دەکات، ئەو کاتە کاک نەوشیروان لە خانوەکەی گردی عەلی ناجی دەژیا، تێشیدا داوا دەکات سەردانەکە دور لە هەمو راگەیاند و زومێکی کامێراوە بێت. کاک نەوشیروان ئامادەسازی پێویست بۆ داواکەی مام جلال دەکات، مام جلال بە یاوەری دو کەسایەتی ناسراو دێت ( هەر دوکیان لە ژیاندا ماون). دواتر هەر دوکیان بە تەنیا بە یەکەوە دادەنیشن. لەو دانیشتنەدا مام جلال عەرزی زۆر گەورە و گرنگی مادی و سەربازی دەخاتە بەردەم کاک نەوشیروان، کاک نەوشیروان هەمویان رەتدەکاتەوە، مام جلال پرسیاری لێدەکات: کاکە نەوە چیت دەوێت، لەوەڵامدا پێی دەڵێت: پێم باشە فراکسیۆنی یەکێتی چاوێک بە رەشنوسی دەستوری هەریمدا بخشێنێتەوە و جەنابیشت رۆڵت هەبێت لەو پرسە و لە بریاری پەرلەمان بۆ بودجەی فەرمی هێزەکانی کوردستان. کاتێک لە لەندەن لە کاک نەوشیروانم پرسی بۆچی ئەو هەمو سەخاوەتەی مام جلالت رەتکردەوە، بە روخسارێکی رازاوە بە زەردەخەنە تایبەتەکەیەوە گوتی: مام جلال و من دوستی سیاسی و شەخسی زیاتر لە نیو سەدەین، بەڵام جیاوازی ساسیشمان هەیە، گەر ئەو شتانەی مام جلال م قبوڵ کردایە گۆڕانم زۆر لاواز دەکرد. وێرای جیاوازیەکان دەخوازم گۆران ئەمجارەش روبەروی سەرگەردانی نەکەنەوە، مەخابن دوعا و نیازی من لەگەڵ واقیعی ئێستای گۆڕان و حوکمرانی و رەوشی سیاسی کوردستان یەک ناگرنەوە. * مەبەست لە دەستەواژەی عەراب تێگەیشتنە کۆمەڵایەتی و ئاینیەکەیەتی.
پەیكار عوسمان (باش و خراپ لە خودی کردەکەدا باش و خراپن، نەك لە بکەرەکەیدا.) لای ئێمە ئەم سەرەتا سادەیە تێکچووە بۆیە ناتوانین هێزی باش بەرهەم بهێنین و هەمیشە ململانێکانمان لەنێوان خراپ و خراپتردایە! چونکە چیتر لە سیاسەتی ئێمەدا، ئەوە خراپ نیە کە خراپە، ئەوە خراپە کە پارتی ئەیکات! ئەوە باش نیە کە باشە، ئەوە باشە کە دژەپارتییە! براوەی یەکەمی ئەم یارییەش هەمیشە پارتییە، چونکە لەلایەك، هێزی خراپی ڕەها بوونی نیەو خراپترین هێز ڕێژەیەك حەقیقەتی هەر لایەو هیچیشی لانەبێت، لانیکەم مافی ئەوەی هەیە کە هەبێت. کاتێکیش تۆ ئەو ڕێژەیە نادیدەئەگریت و بە نەفەسی سڕینەوە ئەچیتە بەرامبەری، ئیتر تۆ بتەوێ و نەتەوێ، ستەمێك ئەکەیت و ستەمکار ئەکەیتە قوربانی، ستەمکاریش هێز لە خیاتبی قوربانیبوون وەرئەگرێ و پێ ی خۆشە بیخەیتە ئەو مەوقیفەوە! لەلایەکی تریشەوە شەیتاندنی پارتی، وایکردوە کە هەمیشە هێزەکانی تریش، ئەگەر خراپترنەبن باشترنەبن لە پارتی، چونکە لە سیاسەتی ئێمەدا، خودی "باشیی" فەزیلەت نیە، دژەپارتێتیی فەزیلەتە! ئیتر بەرامبەر پارتیش هێزی باش و جیاواز نایەنە مەیدان و هەر ئەو هێزانە دێن کە ڕووی پارتی سپی ئەکەنەوە. چونکە تەنیا دژەپارتێتی بەسەو ئەسڵەن پێویست ناکا جیاوازو باش بیت! تۆ بە دیدێکی ستەمکارانەوە ناتوانی دژی ستەمکاریی بیت، بەڵام ئەتوانی دژی ستەمکاربیت و لەپشتی ئەم دژایەتییەوە خۆشت ستەمکارێکی تربیت! یەعنی دژایەتی خراپ ناکاتە باش! ئەکرێ تۆی "دژەخراپ" خراپێکی تربیت. چیتر کاری ئێمەش هەر ئەوەنیە کە دوای خراپ نەکەوین، ئەوەشە کە فریوی دژەخراپ نەخۆین و (باش و دژەخراپ) لەیەك جیابکەینەوە! تا ئەمەش نەکەین ناتوانین هێزی باش بەرهەمبهێنین. سەیرکە کاتێ یەکێتی دژی پارتیی خۆی توندئەکاتەوە، لای ئێمە وەکو هێزێکی باش دەرئەکەوێ، لەکاتێکا ئەو نەك باشتر نیە، ئەشێ خراپتریش بێت! یان هێزمان هەیە موڵکی گشتی داگیرکردوە، بەڵام کاتێ دژی پارتییە گوێ نادەینێ، کە نزیکئەبێتەوە لە پارتی ئینجا یەخەی ئەگرین لەسەر موڵک و ماڵی گشتی! یان لە دیدی باوی ئێمەدا، یەکێ لە خراپییەکانی پارتی، ئەوەیە کە حیزبی دیکتاتۆریەتی بنەماڵەیە. دەی هێزی تر هەیە نەك هی بنەماڵەیەك، بەڵکو هی تاقە کەسێکەو کابرا وەکو مۆبایلەکەی و سەیارەکەی، حیزبەشی موڵکی تایبەتی ئەوە! کەچی ئەمە نابێتە جێ ی ترسی ئێمە وەکو نموزەجێکی تری دیکتاتۆری، بەڵکو هەر لەبەرئەوەی دژەپارتییە، لامان ئەبێتە پاڵەوانی دیموکراسی! یان هەرلەخۆمانەوە کۆمەڵمان لە یەکگرتوو پێباشترە، مەسەلەکەش تەنیا دوورو نزیکییە لە پارتییەوە، ئەگینا لە ئەخیری ڕێگاکەدا دواجار ئەو دووانە هەر یەك شتن! ئەمەوێ بڵێم، پارتی تەنیا دەسەڵاتی ئەم وڵاتەی کۆنترۆڵ نەکردوە، بەڵکو کۆی عەقڵیەت و دنیابینی سیاسیی ئەم وڵاتەی کۆنترۆڵکردوە! ئاخر لە شەستەکان و زەمانی جەلالی و مەلاییەوە، ئێمە قەت پارتی و شتێکی ترمان نیە، هەمیشە هەر پارتی و دژەپارتییمان هەیە. دژەپارتیش ناتوانێ شتێکی تربێت، چونکە کاردانەوەیەو لە فەلەکی کاردایەو بوون و وجود لە پارتی وەرئەگرێ! بە زمانێکی شاعیرانە، وەکچۆن لە ئاوێنەدا عەکسی خۆت ئەبینیت، لە عەکسێتی پارتیشدا هەر پارتی هەیە! لەڕاستیدا خەتی دژەپارتی، "بە زەرورەت" خەتی دووەمی پارتییە، خوانەخواستە لەبەرئەوەنا کە کەسەکان جاسوسی پارتیبن، بەڵکو لەبەرئەوەی کە یارییەکە هەر ئەو نەتیجەیەی هەیە. پارتیش هێندە سودمەندە لەم خەتە، ڕەنگە ئەگەر فەترەیەك نەمێنێ خۆی دروستیی بکات! چونکە ئەم دژەپارتێتییە هەمیشە ڕێگرە لەوەی شتێکی جیاواز لە پارتی دروستببێ، ئاخر تۆ بۆئەوەی دژی پارتی بیت، ئەسڵەن پێیوستت بەوەنیە جیاوازبیت و خۆت تەیاربکەیت بە جیاوازی، بەڵکو هەرئەونەی دژەپارتی بیت بەسەو ئیتر تۆ باشیت و چەپڵەت بۆ ئەکوتن! کاتێکیش دەرئەکەوێ کە باش نیت و جیاوازنیت و تەنیا دژەپارتییەکیت و هیچی تر. ئیتر تەرەفی دۆڕاوی ململانێکە هەمیشە تۆیت و براوەکەش هەمیشە پارتییە. ئەم براوەییەی پارتیش هەر بەردەوام ئەبێ، تا نەفەسی جەلالیەت هەبێ. (جەلالیەت مەبەستم ئەوەیە، کە تۆ بە هەمان عەقڵیەت و ماهییەتی پارتییەوە، دژی پارتی بیت و ئەمەش فەزیلەتی سیاسی بێت!) ئێمە بۆ ئەوەی بتوانین مونافسی پارتی دروستبکەین و لێ ی ببەینەوە، ئەبێ عەقڵیەتێکی سیاسی دیموکرات بێنینە مەیدان. "شەیتاندنی سیاسی" عەقڵیەتێکی نادیموکراتەو مەیدانی پارتی خۆیەتی و کەس لەو مەیدانەدا لێ ی ناباتەوە، مونافسەکانی پارتیش هەمیشە خۆیان لەسەر شەیتاندنی پارتی بینائەکەن بۆیە هەمیشە ئەدۆڕێن! لە شەیتاندندا پارتی بشدۆڕێ، پارتییەکی تر ئەیباتەوەو بۆ ئێمە هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێ. ڕقی سیاسی ناوەڕۆکێکی تر دروست ناکات، ناوی تر دروست ئەکات، ناوەکانیش دێن و دەڕۆن و پارتی هەر وەکو خۆی ئەمێنێتەوە، چونکە پارتی بە بە ناو لێینادرێ، بە ناوەڕۆك لێیئەدرێ. دژەپارتێتی دوو سیفەتی نەگۆڕی هەیە (یەکەم لەمسەرەوە بە سەریعی جەماوەرت بۆ کۆئەکاتەوە. دووەم لەوسەرەوە بەمسۆگەری دۆڕاویت.) سەت ساڵی تریشبێ، لە ئەخیرا هێزێك لە پارتی ئەباتەوە کە هێزێکی (نادژەپارتییە)! کە هێزێکی دیموکراتەو ئەسڵەن بڕوای بە شەیتاندن و سڕینەوەی پارتی نیە! هێزێكە کە لە جەوهەرو ماهییەت و خودی خۆیدا شتە، نەك ئەوەی هیچ نەبێ و تەنیا دژەپارتیی بێت! .. ئەم هێزە نەشیباتەوە ئەتوانێ شێوازێکی تری ململانێ دابهێنێ کە بڕێك تەندروست بێت. دواجار سلێمانی داینەمۆی گۆڕانکاریی کۆمەڵگای ئێمەیەو تا سلێمانی لە شەپۆلی جەلالیەت ئازادنەکەین کوردستان لە هەیمەنەی مەلاییەت ئازاد نابێ.
نوسینی: عوسمان میرغەنی- شرق الاوسط وەرگێڕانی: فازل حەمەرەفعەت لە رۆژێكدا چەندجار بەبێ ئەوەی هەست بە خۆت بكەی دەست بۆ موبایلەكەت دەبەیت بۆ ئەوەی لە هەریەكێك لە ئامرازەكانی پەیوەندیكردنی كۆمەڵایەتی سێرچ بكەی یان بخوێنیتەوەو نامە ئاڵوگۆڕ بكەی ؟ وە ئەگەر منداڵت هەیە، چەندجار هەستت بەوە كردووە لەبەردەمتدا دادەنیشن، بەڵام دور لە تۆ لەناو جیهانێكی تردا نقومبوون؟ جیهانێك كە وردەكاری ئەوەی تێیدا رودەدات نازانرێت، بەڵام ئاگاییو سەرەنجی ئەوان رادەكێشیتو لە تۆ دوریاندەخاتەوە ؟ ئەمەیە ژیانە هاوچەرخەكەمان لەگەڵ جەنگی ئامرازەكانی پەیوەندیكردنی كۆمەڵایەتیو مۆبایلو لێكەوتەكانی لەسەر ئاكارەكانمان. ئەم شۆڕشە لە ئامرازەكانی پەیوەندیو پەیوەندیكردن، لایەنی ئەرێنی زۆرە، بەڵام هاوكات مەترسیشی زۆرە چ لەسەر تەندروستی جەستەییو پەیوەندییە مرۆییەكانمان، چ لەسەر تەندروستی دەروونیو سەلامەتی عەقڵمان، بەتایبەتیش لەسەر لاوانو منداڵان. لە هەستكردنەوە بەو مەترسییە زۆرانەو كاریگەرییەكانیان لەسەر گەشە، ئەم هەفتەیە بەریتانیا رایگەیاند، پرۆگرامەكانی خوێندن هەمواردەكاتەوە بۆئەوەی منداڵان لە تەمەنی چوار ساڵییەوە وانەی سەلامەتی ئینتەرنێتو هۆشیاری پێویست لەسەر ئامرازەكانی پەیوەندیكردنی كۆمەڵایەتی وەرگرن، لەگەڵ هۆشیاركردنەوەیان لە مەترسییەكانی لەسەر تەندروستی دەروونیو عەقڵیی، ئەوەش لە ئەنجامی خەمۆكی یان فشارو تۆقاندنو تەحەڕوش كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا رودەدات. ئەم گۆڕانكارییانە لە پرۆگرامەكاندا تەنیا لە منداڵاندا كورت نەبوەتەوە، بەڵكو نەوجەوانانیش دەگرێتەوەو لە هەموو قۆناغەكاندا دەخوێندرێت تاوەكو قۆناغی كۆتایی خوێندن لە قوتابخانەدا، بەر لە رۆشتن بۆ قۆناغی زانكۆ. هۆكاری شاراوە لە پشت ئەم گۆڕانكارییانەوە ئەو دوودڵیەیە كە پسپۆڕانی سەرقاڵكردووە، بەهۆی فشارەكان لەسەر نەوەی نوێ، كە لە دەستوەردانی توند لە ژیانیان لە واقیعو ئەو جیهانە گریمانەییە لە ئینتەرنێتەوە سەریهەڵداوە. لەمەش مەترسیدارتر ئەو توێژینەوە یەك لەدوای یەكانەیە كە لە چەند وڵاتێكەوە دەرچوونو جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە پەیوەندی هەیە لەنێوان بەكارهێنانی ئامرازەكانی پەیوەندیكردنی كۆمەڵایەتیو زیادبوونی رێژەی خۆكوشتنو هەستی بێئومێدیو خەمۆكی لەناو لاواندا بەتایبەتیش نەوجەوانان. لە توێژینەوەیەكدا كە لە ئەمریكا كراو ئەنجامەكانی لە بڵاوكراوەیەكی دەرونزانی تاقیگەیی مانگانەدا بڵاوكرایەوە، دەركەوت رێژەی 36%ی نەوجەوانان هەست بە خەمۆكیو بێئومێدیو دابڕان دەكەن، ئەوە وایلێكردوون هەندێكجار بیر لە خۆكوشتن بكەنەوە، رێژەكە لەناو كچاندا بەبەراورد بە كوڕان زیاتر بوو، لە بەریتانیاش ئەو توێژینەوانەی كە لە تۆمارەكانی دەسەڵاتدارانی چاودێری تەندورستی وەرگیراون ئاماژە بەوە دەكەن، رێژەی ئەو مێردمنداڵانەی كە لەم دەیەیەی دوایدا هەوڵی ئازاردانی خۆیان دەدەن لەڕێگەی خواردنی بڕێكی زۆر دەرمانەوە یان بڕینی شادەمارەكانیان یاخود بەشێوازی تر، بۆ رێژەی 68% بەرزبوەتەوە، هەر لەو ماوەیەدا رێژەی ئەو رووداوانە، لەناو كوڕانی لاودا رێژەی 37%ی تۆماركردووە. توێژینەوەیەكی تر كە حكومەتی بەریتانیا خەرجییەكەی دابینكردووە، ئاماژە بەوەدەكات، رێژەی 24%ی كچانو رێژەی 9%ی كوڕان لە تەمەنی 14 ساڵیدا بەدەست فشاری دەرونییەوە دەناڵێننو سكاڵا دەكەن لەدەست بێئومێدیو خەمۆكیو تەنیاییو باوەڕبەخۆنەبوون. زۆرێك لە شارەزایان وای دەبینن ئەمە پەیوەستە بە ئامرازەكانی پەیوەندیكردنی كۆمەڵایەتیو بەسەربردنی كاتێكی دورودرێژ لەبەردەم شاشە، چ ئینتەرنێت یان موبایل، لاوان ئەمڕۆ دڵخۆشیو بێئومێدی بە ژمارەی (لایك)ەكانیانو دووبارە بڵاوكردنەوەی تویتو نامەكانیانو وەڵامدانەوەی ئەو بابەتانە كە لە گروپ چاتەكان، دەبەستنەوە، كە لە پێگەكانی وەكو "فەیسبوك"و "ئینستگرام"و "سناپ چات"و "واتساپ"و "تویتەر"و پێگەكانی تر بڵاویدەكەنەوە. هاوكات بەراوردكاری نالۆژیكیش هەیە لە روخسارو جلوبەرگو شێوەی لەشولارو كێش، بەتایبەتیش لەناو كچاندا، لەگەڵ ئەو فشارانەی كە بەهۆی بەراوردكاری لەگەڵ وێنەی نمایشكارانی جلوبەرگو ئەكتەرەكانو هەوڵی گەیشتن بە "وەهم"ی جوانی تەواوەتی دروست دەبن. ئەوەشی بۆ زیاددەكەم كە هەندێكجار لە ئامرازەكانی پەیوەندیكردنی كۆمەڵایەتیدا تەنگپێهەڵچنینو تۆقاندنو تەحەڕوش روودەدات، ئەمەش دەبێتەهۆی زیادبوونی فشارو كێشەی دەروونی. دامیان هاینز وەزیری فێركردنی بەریتانیا وتی، گۆڕانكارییە نوێیەكان لە پرۆگرامی فێركردندا كە ساڵی داهاتوو دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە، لە ئەنجامی هەستكردن بەو فشارە زیادانەوە هاتووە كە لەسەر نەوەی نوێ هەیە بەهۆی ئینتەرنێتو ئامرازەكانی پەیوەندی كۆمەڵایەتیو یارییە ڤیدیۆییەكانو موبایلەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، گەشەكردنو خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕاكارییەكانی ژیاندا هەرگیز كارێكی ئاسان نییە، لەگەڵ زیادبوونی پشتبەستن بە ئینتەرنێتو بەكارهێنانی ئامرازەكانی پەیوەندیكردنی كۆمەڵایەتی، فشاری زیاتر دەركەوتووە كە بەر لە دوو دەیە زانراو نەبووە. وانە نوێیەكان ئامانج لێیان هاندانی منداڵانو نەوجەوانانە بۆ دوركەوتنە لە شاشەو هێتفۆن بۆ ماوەیەك لە رۆژدا، بۆ چونەدەرەوەو بەسەربردنی هەندێ كات لەگەڵ كەسە نزیكەكانو ئەنجامدانی حەزو ئارەزوو و چالاكییەكان. هەموو ئەمەش بۆ پەرەپێدانی هەستی پەیوەندیكردنو گفتوگۆكردنە لەگەڵ ئەوانی تردا، بۆ نەوەیەك كە خەریكە ئەو توانایە لەدەستدەدات، بەهۆی بەسەربردنی كاتێكی زۆر بە تەنیاییو دیالۆگی بێدەنگ لەڕێگەی مەسج لە ئامرازەكانی پەیوەندیكردنی كۆمەڵایەتی یان یارییە ڤیدیۆییەكان. هەروەها پرۆگرامە نوێیەكان ئامانج لێیان هۆشیاركردنەوەی منداڵو لاوانە لە بایەخی بەدەستهێنانی كاتی پێوست بە خەوتنو خواردنی تەندورست، هەروەها یارمەتیدەریان دەبێت بۆ وەرگرتنی زانستو فێربوونو لە ژیانیاندا بەشێوەیەكی گشتی، بەهۆی ئامرازەكانی پەیوەندیكردنی كۆمەڵایەتیو یارییە ڤیدیۆییەكانو ئەو شتانەی تر كە لە ئینتەرنێتدا هەن، وەكو پارچە ڤیدیۆی گۆڕانیو فیلمو شتی تر، زۆرێك لە منداڵانو لاوان كاتێكی كەمتر دەخەونو بە شەكەتیو بە مەزاجێكی خراپەوە لەخەوهەڵدەستن، ئەمەش كاریگەری لەسەر ئاستی وەرگرتنو ژیانی ئەكادیمیو تەندروستییان دەبێت. لە بەریتانیا فێربوونی هەموو ئەم شتانە لە تەمەنێكی سەرەتاییەوە دەستپێدەكەن، بۆئەوەی منداڵان فێرببن چۆن بایەخ بە خۆیان دەدەنو روبەڕووی ئاڵنگارییەكانی كەشوهەوای ئینتەرنێتو ئاسایشو سەلامەتی دەبنەوە. كەشوهەوای ئینتەرنێتیی جیهانێكی ئاڵۆزە، باشو خراپ، سودبەخشو زیانبەخش پێكەوە كۆدەكاتەوە، تێیدا مرۆڤ توشی دەبێت بە توشی چەندین كەسی نامۆوە، هەروەك پڕیشە لە زانیاریو ڤیدیۆ كە بە پلەی جیاواز كاریگەری لەسەر وەرگر دادەنێت، بەشێوەیەكی زۆر گەورە لەسەر منداڵانو نەوجەوانان كە ئێستا هزرو كەسایەتییەكان دروستدەبێت، ئەوەی بەشێكی زۆری ئەوانە دەیبینن، كاریگەری لەسەر ئاكاریان دەبێت، هەروەها لەسەر خواردنو خواردنەوەیان، چۆن دەپۆشنو بە چ شێوەیەك قسە دەكەن. لەم جیهانە پەرتبووەدا خەڵكانێكیش هەن كە لە بۆسەدان بۆ منداڵو لاوان بۆ مەبەستی ناجۆر، كە خۆی دەبینێتەوە لە تەحەڕوشو فێڵكردنو چەكداركردنیان بۆ رێكخراوە تاوانكارییەكان یاخود جوڵانەوە تیرۆریستییەكان. هاوكات بڕێكی زۆر زانیارو وێنەو ڤیدیۆش هەن كە سودی زۆریان هەیە، هەروەكچۆن ماددەی سێكسیو كینەو رق یاخود بانگەشەكردنیان تێدایە بۆ بەكارهێنانی چەكو ماددە هۆشبەرەكان. منداڵو لاوان رۆژانە كاتێكی زۆر لەبەردەم شاشەی موبایلو كۆمپیوتەرەكانیان بەسەردەبەن، لەناو جیهانە تایبەتەكەیاندا لە پێگە كۆمەڵایەتییەكان یان لەگەڵ یارییە ڤیدیۆییەكان، ئەوەش جیهانێكە كە بەردەوام كاریگەری لەسەر ژیانو ئاكارو داهاتوو و خێزانەكانیان دروستدەكات، هاوكات لەگەڵ ئەو هەنگاوانەی كە حكومەتەكان هەڵیانگرتووە بۆ روبەڕووبونەوەی لێكەوتە نەرێنییەكان، فشاریش لەسەر كۆمپانیا گەورەكان هەیە لەناو جیهانی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان، بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی هەڵگرنو بەشداربن لە پاراستنی منداڵانو لاوان لەو مەترسیانەی كە بەردەوام روو لە زیادبوون دەكەن، بەڵام كاروانی گەیشتن بە ئاسایشی پێویست، هێشتا دوورە.
هیوا سەید سەلیم لە دوایین قۆناغی ههڵمهتی گهردهلولی جزیرە، كە له چوارچێوهی "شهڕی نههێشتنی تێرۆر"دا له سنووری دێرهزۆر كە له لایهن شهڕڤانانی هێزهکانی دیموکراتی -قهسهده، دژ به چهتهکانی داعش ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی تەواوی كۆنترۆل كردنی ناوچەی باعۆز، هەروەها كۆتایهێنان بە دوایین مۆڵگەی داعش لەو ناوچەیە، تا ئێستا بە هەزاران كەس لەو ناوچەیە خۆیان ڕادەستی هێزەكانی شەڕڤانان كردووە، كە لە ناویاندا سەدان چەكداری داعش بە خۆیان و خێزانەكانیان هەیە. ئەوەی كە لێرە مەبەستامانە باسی لێوە بكەین هەڵوێستی هێزەكانی شەڕڤانانە لە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو چەكدارانەی داعش كە خۆیان ڕادەست كردووە، وە هەروەها چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ كەسوكارەكانیان، چونكە پێویستە ڕای گشتی بزانێت كە هێزەكانی شەڕڤانان چۆن پابەندی ساسا نێودەوڵەتیەكان دەبن، لە مامەڵەكردن لەگەڵ دیلی جەنگ و كەسانی سڤیل كە لەكاتی جەنگ دەكەونە دەست جەنگاوەران. چۆنیەتی مامەڵەكرد لەگەڵ دیلی جەنگ و خەڵكی سڤیل لە چوارچێوەی رێكەوتنامەی جنێف بە یاسا رێكخراوە، لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی، پابەند بوونی شەڕڤانان بەو یاسایە ئاماژەیە بەوەی هێزەكانی شەڕڤانان لە لوتكەی مرۆڤدۆستی دانەوە وەك هێزی یاسا دۆست مامەڵە دەكەن لەگەل دیل و خەلكی سڤیل. لە شەڕی باغۆز جگە لەوەی سەدان تاونباری داعش خۆیان رادەستی شەرڤانان كردووە، كە زۆربەیان تا دوا سات لەسەنگەری ئەو رێكخراوە تیرۆرستیە دابوونەوە، وە خاوەنی ڕابردووێكی پراوپر لە تاوانی نامرۆڤایەتین، لە كوشتنی خەلكی سڤیل و دیل كوشتن و مامەڵەكردن بە ژن و منداڵ، بەڵام لەگەل هەموو ئەمانەشدا شەرڤانان وەك دیل مامەڵەیان لەگەل دەكەن و كاردانەوەی نا یاسایی بەرامبەریان نانوێنن. ڕاگەیاندنی كوردی لە نیشاندانی ئەو هەڵوێستە مرۆڤدۆستیەی شەڕڤانان وەك پێویست بە ئەركی سەرشانی خۆی هەڵنەستاوە، كە تا ئێستا دەكرا زۆر باشتر لەوەی هەیە رۆڵ ببینن، تا بە جیهان بووترێت ئێمەی كورد ئەوەین كە لە باعۆز دەبینرێت، لە پاڵ جەنگاوەری شەڕكەر و ئازا لە كچ و كوڕانی شەرڤانان خاوەنی بەهای بەرزی مرۆڤایەتیشین. پرسی مامەڵەكردنی لەگەڵ دیلی جەنگ بەو پێیەی زۆرێك لەو دیلانە خاوەنی رەگەزنامەی جیاجیان و بەشێكیان هاوڵاتی بەرەگەز ئەورپین، پرسێكی جیهانیە دەكرێت شەڕڤانان بیكەنە كارتی كاریگەر بۆ مامەڵەی سیاسی لەسەر ئایندەی ناوچەكە، بە تایبەت كە لە ئێستادا پرسی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای كوردستان پرسێكی جدیە و ناكۆكی زۆری ولاتانی زلهێز و ئیقلیمی لەسەرە. هەروەها هەڵسوكەوتی شەڕڤانان لە جەنگی رزگاركردنی باغۆز وەڵامێكە بۆ هەموو ئەوانەی تۆمەتی تیرۆر دەدەنە پاڵ هێزەكانی یەپەگە و شەڕڤانان، كە ئەو هەلوێستەیان هەرگیز بەراورد ناكرێت لەگەڵ هەڵوێستی ئەوانەی كە لەسەرتای شەڕی داعشەوە پشت و پەنای ئەو هێزە تیرۆرستیە بوونەوە، وە ولاتەكەیان كردۆتە ترازێتی گواستەوەی تیرۆرستان لە توركیاوە بۆ نێوخاكی سوریا و عێراق. بە پێی هەموو یاسا و رێسا نێودەولەتیەكان بێت، دەبێت هێزەكانی شەڕڤانان وەك هێزی داكۆكیكار لە ئاشتی نێوەدەوڵەتی بناسرێن، كە لە جیاتی هەموو جیهان كۆتایان هێنا بە هێزێك كە مەترسی بوو لەسەر ئاسایشی جیهانی، واتا نابێت تەنیا لە كاتی جەنگدا پشتیوانی لە هێزەكانی شەڕڤانان بكرێت، بگرە وڵاتان بە تایبەتی وڵاتانی هاوپەیمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش بۆ لەمەودوا پشیوانی سیاسی و دبلۆماسی لەو هێزانە بكەن، كە بەم جۆرە هەلسوكەوت دەكەن و رێز لە یاسا نێودەوڵەتیەكان دەگرن.
سۆران عومەر له باكوری كوردستان كوردێكی وهك دهمیرتاش به 7 ملیۆن دهنگهوه لهزیندانه، بهڵام له پهرلهمانی كوردستان لهباشور توركمانێك به 194 دهنگهوه له پهرلهمانه! چۆن نیگهران نابم، 5 ساڵه ژیان لهههرێمی كوردستان لهوپهڕی نههامهتی و كولهمهرگیدایه كهچی شهڕه لهسهر پۆستی پارێزگاری كهركوك! ئهو كهركوكهی كهله 3 كاتژمێردا یهكێتی تهسلیمی كردو پارتی ڕایكرد! ئهو كهركوكهی كه 3 ساڵ بهشهراكهت نهوتهكهیان دزی! چۆن نیگهران نابم هێشتا بهشی 77 كورسی دهنگی بهوانه داوهتهوه كه ئهم وڵاتهیان فرۆشت، داهاتهكهیان دزی، پارهكانیان برده دهرهوه، بهكهیفی خۆیان حوكم دهكهن، یاسا لهژێر پێ دهنێن! لهوهش كارهسات بارتر ئهوهیه لهگهڵیان ڕێك بكهوی بۆ حوكمڕانی چوار ساڵی دوای 27 ساڵ كاولكردنی كوردستان! لهوهش كارهسات بارتر ئهوهیه چاوهڕێی ڕێكهوتن بی لهگهڵ ئهم ستهمكارانه ! ئهمانه نهك نهگۆڕاون بۆ ئهوهی ژیان خهڵك باش بكهن بهڵكو ئهزمونیان زیاتر بووه لهچۆنێتی چهوساندنهوهو برسیكردنی خهڵك... ئهمانه ئهو هێزانهن كه ئهندامێكی لیژنهی یاساییت پێ ڕهوا نابینن نهبادا ئیمزای پرۆژهیاسایهك دژی ئهوانه بكهی كه ئیمزاكه جگه لهههڵوێست تۆماركردن هیچی دیكهی لێ سهوز نابێ! كێشه نیه ئێمه دهنگمان كهمیكردووه یان نیوهی ئهوانیش نابێ، كێشه ئهوهیه تۆ خهڵك بێ هیوا دهكهی كاتێك تهسلیم بهم ستهمكاریه دهبیت دوای ژێر پێخستنی نهك ڕێكهوتنی سیاسی بهڵكو ژێر پێ نانی پهرلهمان و یاساو دادگا! بۆیه لهنیگهرانیهكی قوڵدام .... نیگهرانی له خۆم و ئێوهو ئهوانیش ....
گوڵاڵە سدیق سیستمی پارەدانی ئەلیکترونی ( Electronic payment system ) پارەدانی ئەلکترونی یەکێکە لە خزمەتگوزارییە بانکییەکان کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت، تا بتوانرێت لەڕێگەی ئەلکترونییەوە هاوڵاتی بەبێ هەڵگرتنی پارەی کاش، ئەو خەرجی و باجانەی دەکەوێتە سەری لەڕێگەی کارت بانکێکەوە پارەکەی بدات. پارەدانی ئەلکترونی بەیەکێک لە خزمەتگوزارییە ئەلکترونییە پێشکەوتوەکان هەژمار دەکرێت لەڕوی کەمکردنەوە (یان پاشەکەوتکردنی) کات و بەفیڕۆدانی توانای بەکاربەر، چونکە خزمەتگوزارییەکە بەشێوازێکە لەڕێگەی کارت بانکەوە دەتوانرێت هەمو کاروبارێکی پارەدانی حکومی، تایبەت، بازرگانی، یان تاکی پێ ڕایی بکرێت لە هەر کات و جێیەک بێت( واتە کارتی هەر بانکێکت پێ بێت، لەهەر شوێنێکی تر کە ژمارە بانکی لە هەر بانکێک هەبێت، بەکاربەر دەتوانێت مامەڵە داراییەکانی پێ جێبەجێ بکات لە هەر حەوت ڕۆژی هەفتەدا وە لە ٢٤ کاتژمێردا). شێوازەکانی پارەدانی ئەلکترونی ١ـ کارت: کاتێک هاوڵاتی ژمارە بانکییەکی هەبێت لەیەکێک لە بانکەکان، وە بڕە پارەیەک لە ژمارە بانکییەکەی هەبێت، ئەوا دەتوانێت لەم جۆرە کارتانە بەکاربهێنێنت( واتە پێویستە لەپێشدا ژمارە بانکییەکە پارەی تێدابێت)، ئەوا لەم کاتەدا هاوڵاتییەکە دەتوانێت هەر کردارێکی کڕین یان باجدان یان هەر مامەڵەیەکی دارایی تر بکات، ئەویش بەداشکانی ئەو بڕە پارەیە لە ژمارە بانکییەکەی و ناردنی بۆ ژمارە بانکی کەسی فرۆشیار یان لایەنی سودمەند. ئەم خزمەتگوزارییە بانکییە بە خزمەتگوزاییەکی ئامن دادەنرێت بۆ هاوڵاتی، چونکە لەکاتی بونی ئەم خزمەتگوزارییەدا، هاوڵاتی ناچار نابێت بڕە پارەی کاش لەگەڵ خۆی هەڵگرێت، چونکە لەکاتی هەڵگرتنی پارەی کاش هەندێ جار هاوڵاتی توشی حاڵەتی دزی یان ونبونی پارە کاشەکەی دەبێت. ٢ـ پێگە ئەلکترونییەکان: بەگرنگترین شێوازی پارەدانی ئەلکترونی دادەنرێت، چونکە دەتوانرێت پارە لە نێوان کەسەکان ئاڵوگۆڕی پێبکرێت لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە. ئەم شێوازە بەشێوەیەکی گشتی بەکاردەهێنرێت بۆ خزمەتگوزاری بازاڕگەری ئەلکترونی، کە بەیەکێک لەشێوازە سەلامەتەکان دادەنرێت لەڕێگای ئینتەرنێتەوە، چونکە وەک نێوەندگیرێک دادەنرێت لەنێوان کڕیار و فرۆشیاردا. ٣ـ پارەناردنی بانکی: بەم کردارە هاوڵاتی دەتوانێت لە مۆبایلەکەیەوە لەڕێگەی نامەیەکەوە بۆ بانک، بڕە پارەیەک لە ژمارە بانکییەکەی خۆی بخاتە سەر ژمارە بانکی کەسێکی تر، یان لایەنی سودمەند( حکومی بێت یان تایبەت)، لەهەمان بانک، یان دوو بانکی جیاواز، لەهەمان دەوڵەت، یان لە دوو دەوڵەتی جیاواز. بۆ وەگەڕخستنی سیستمی پارەدانی ئەلکترونی بۆ هاوڵاتیان و فەرمانبەران و دامودەزگاکان، هیچ خەرجییەک ناکەوێتە سەرشانی دەوڵەت، چونکە کۆمپانیاکانی پارەناردن یان IT هەڵدەستن بە جێبەجێکردنی ئەم کارە لەڕێگەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دەوڵەت ( کەمکردنەوەی نهێنی بۆ وەرگرتنی عمولە) چونکە ئەو کۆمپانیایەی هەڵدەستێ بەجێبەجێ کردنی ئەم کارە، تەنها سود لە وەدەستهێنانی ئەو عمولەیە دەکات کە لەئەنجامی دروستکردنی کارتی بانکی لە هاوڵاتی وەردەگرێت. لەکاتی بەکارهێنانی لەم شێوازە پارەدانە (پارەدانی ئەلکترونی) بەشێوەیەکی بەرچاو گەندەڵی کەم دەکاتەوە، بەتایبەت لەو پرسانەی کە تایبەتن بەو پارەدانەی کە حکومەت لێی سودمەندە( وەک پارەدانی گومرگ، باج، ڕسومات)، چونکە ئەم سیستمە بەجۆرێک دادەنرێت کە لینکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندیدار و دیوانە چاودێرییەکان هەبێت. واتە لەکاتی پێدانی هەر بڕە پارەیەک لەهەر فەرمانگەیەک یان خاڵە گومرگییەک ئوتوماتیکی جوڵەی پارەکە لە وەزارەتی پەیوەندییدار دەردەکەوێت. کاتێک ئەم هەمو بانکە لە کوردستان دەبینرێت، بانکەکە چ حکومی بێت یان ئەهلی، مرۆڤ سەیری لێدێت کە لەکاتی بونی ئەم ژمارە زۆرە لەبانک، بەڵام هاوڵاتیان لە خزمەتگوزارییە بانکییەکان بەتەواوەتی بێبەشن. بەداخەوە بانکە حکومییەکان تەنها ڕوڵیان وەک قاسەیەکی پارەی لێهاتوە، بەدرێژایی مانگەکە چاوەڕوانن موچە لە وەزارەتی داراییەوە بگاتە دەستیان و ئەوانیش دابەشی وەزارەتەکانی بکەن وەک موچە. هەرچی بانکە ئەهلییەکانیش هەیە تەنها ڕۆڵی پێشانگایەکی ئەلکترونی یان ئوتومبێل دەبینن، چونکە تەنها کاریان فرۆشتنی بابەتە ئەلکترونییەکان و ئوتومبێلە بە قست.
فەرید ئەسەسەرد تا ئێستا نەزانراوە هۆی وروژاندنی كتوپڕی رێككەوتننامەی ساڵی 1998ی ئەدەنەی نێوان توركیا و سوریا چییە. ئەم رێككەوتننامەیە لە سەردەمی خۆیدا سەركەوتنێكی گەورە بوو بۆ توركیا كە تێیدا سوریا بە سەركردایەتی ئەسەدی باوك هەموو مەرجەكانی توركیای لە كاتێكی پێوانەییدا جێبەجێ كرد و لە كۆتاییدا سەرەنجامی مەسەلەكە بە دەستگیر كردنی سەرۆكی پەكەكە عەبدوڵڵا ئۆجەلان كۆتایی هات. توركیا زۆر قازانجی لە رێككەوتننامەی ئەدەنە كرد. سوریای ناچار كرد واز لە داڵدەدانی پەكەكە بهێنێ، هەروەك ناچاری كرد پەكەكە وەك تیرۆریست بناسێنێ و هەموو بنكەكانی لە ناوچەی بیقاعی لوبنانیش هەڵوەشێنێتەوە. نزیكترین نموونە لە رێككەوتننامەی ئەدەنە، رێككەوتننامەی ساڵی 1975ی جەزایر لە نێوان ئێران و عیراق كە تێیدا هەردوولا لەسەر پاكتاوكردنی شۆڕشی كورد رێككەوتن. بەڵام پێنج تێبینی لەسەر رێككەوتننامەی ئەدەنە هەیە: یەكەم: بەپێچەوانەی رێككەوتننامەی جەزایرەوە كە لەسەر ئاستێكی بەرز واژۆ كراوە (لەلایەن ئێرانەوە شا و لەلایەن عیراقەوە سەدام حسێن)، رێككەوتننامەی ئەدەنە لەسەر ئاستی نزمتر لە وەزیر واژۆ كراوە، تەنانەت هیچ رێوڕەسمیشی بۆ نەكراوە. دووەم: رێككەوتننامەكە لە بەشێكی بڕگەكانی باس لە هاوكاریی نێوان هەردوولا بۆ بەگژداچونەوەی تیرۆر دەكات. لە ڕاستیدا ئەم بەشەی رێككەوتننامەكە لە ساڵی 2011 بەولاوە بە تەواوی پشتگوێ خراوە و لە هەلومەرجی ئێستادا تیرۆر تەنگی بە سوریا هەڵچنیوە نەك بە توركیا و لەبری هاوكاری لە نێوان هەردوولادا، ناتەبایی و ناكۆكی هەیە. سێیەم: رێككەوتننامەی ئەدەنە بە هەمان شێوەی رێككەوتننامەی جەزایر، دورنمایەكی سنووری هەیە و لە هەردووكیاندا هەوڵدراوە لە پاڵ چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان، كێشەكانی سنوریش چارەسەر بكرێن. پاشكۆی ژمارە 3ی رێككەوتننامەی ئەدەنە ناكۆكیی سنووری نێوان هەردوو لای كۆتایی پێ هێناوە و تێیدا هەردووكیان دانیان بەوەدا ناوە كە هیچ لایەكیان مافی لە خاكی ئەوی تر نیە. ئەمەش لەكاتێكدا كە ئەمە بەم واتایە دێت كە سوریا دەستبەرداری تەواوی ویلایەتی ئەنتاكیا بووە كە لەمەوبەر بە ناوی لیوای ئەسكەندەرۆن ناسرا بوو، بەم واتایەش دێ كە توركیا هیچ مافێكی لە باكوری سوریا نیەو ئەوەی كە لە پەیمانی نیشتمانیدا چەسپێنراوە كە گوایە تەواوی ویلایەتی موسڵ و باكوری سوریا بە حەلەب و ئیدلبەوە بەشێكی نیشتمانی گەورەی تورك پێكدێنن، هیچ بنەمایەكی نەماوە. چوارەم: پاشكۆی ژمار 4 رێ بە توركیا دەدات لە كاتی پێویستدا تا قوڵایی پێنج كیلۆمەتر هێز بنێرێتە ناو خاكی سوریا. بەڵام ئەم خاڵە بە تەمومژی ماوەتەوە چونكە ناوەندە سیاسییەكانی توركیا دەڵێن رێككەوتننامەكە لە ساڵی 2010 پێداچونەوەی پێدا كراوە و ئەم بڕگەیەی لێ لابراوە. لەم رووەوە لێدوانێكی وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵۆ هەیە كە وتویەتی "داڕشتنە تازەكە رێ بە توركیا نادا بچێتە ناو خاكی سوریا". لە كاتێكدا ئەوەی كە ئێستا دەبینرێ پێچەوانەی دەقەكەیە، چونكە هێزەكانی توركیا بە كردەوە لە ناو خاكی سوریا دان و پشتگیریی ئەو گروپانەش دەكەن كە حكومەتی سوریا بە تیرۆریستیان دادەنێ، لەوانە بەرەی نوسرە كە ناوی خۆی گۆڕیوە بە دەستەی رزگاركردنی شام. پێنجەم: جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی ئەدەنە پێویستی بە هاوكاریی هەردوو حكومەتی سوریا و توركیا هەیە. تا پەیوەندیی نێوانیان گرژ و ئاڵۆز بێت، بە دڵنیاییەوە هیچ دەرفەتێك بۆ هاوكاری لە هیچ بوارێكدا نایەتە دی. لە لایەك دیمەشق سوپای توركیا بە داگیركەر دادەنێ و لە لایەكی ترەوە ئەنكەرە دان بە بەشار ئەسەد و رژێمەكەیدا نانێ و لە ساڵی 2011 وە لە هەوڵی رووخاندنیدایە. ئەوەش نیشانی دەدا كە لە دۆخێكی وادا هیچ ئومێدێك لەسەر چاكبوونەوەی پەیوەندییەكانی هەردوولا هەڵناچنرێ. ئەمە دەمانباتەوە سەر بابەتە سەرەكییەكە، ئەویش ئەوەیە چی وای لە توركیا كردووە لاپەڕە كۆنەكان هەڵبداتەوەو باسی رێككەوتنێكی 21 ساڵ لەمەوبەر بكاتەوە؟ هەرچەند مەرج نیە هەموو سیاسەتەكانی دەوڵەتان بەپێی پێوانەكانی لۆجیك بەڕێوە بچن، بەڵام ئەگەر هەوڵی دۆزینەوەی هۆیەك بۆ وروژاندنی رێككەوتننامەیەكی خەوتوو لە ساڵی 1998ەوە بدەین، هەر ئەوەمان بۆ دەمێنێتەوە كە پرسەكە بە هەوڵەكانی دروستكردنی ناوچە ئارامەكەی باكوری سوریاوە ببەستینەوە. پاش بڕیارە كتوپڕەكەی ئەمریكا سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی لە باكوری سوریا، پڕۆژەی ناوچەی ئارام سەری دەرهێنا. بەڵام پاش ئەوەی ئەمریكا پێداچونەوەی بە بڕیارەكەدا كرد، پرۆژەكە توشی چەقبەستن بوو. لە لایەكی ترەوە روسەكان وای نابینن كە پرۆژەی ناوچەی ئارام لە بەرژەوەندییاندایە و بە دڵنیاییەوە رێگا بە توركیا نادەن كار بۆ دروستكردنی ئەو ناوچەیە بكا. بۆیە، لە هەلومەرجێكی وادا، دەشێ هێنانە ئارای رێككەوتننامەی ئەدەنە هەوڵێكی ئەنكەرە بێ بۆ قەرەبووكردنەوەی شكستی لە پێكهێنانی ناوچە خوازراوەكە. بەڵام ئەستەمە توركیا بەپشت بەستن بە رێككەوتننامەی ئەدەنە دەرفەتێكی گونجاو بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام بڕەخسێنێ، لانی كەم لەو روانگەیەوە كە رێككەوتننامەی ئەدەنە بە هیچ شێوەیەك نەچۆتە سەر باسكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا و تەنانەت لە دەقە واژۆكراوەكانیش بوارێكی وایان تێدا نادۆزرێتەوە كە بتوانرێ لە شرۆڤەكاندا جێیەك بۆ ناوچەی ئارام بكرێتەوە. ئەم بابەتە لە ناوخۆی توركیا مشتومڕێكی زۆری ناوەتەوە و پێناچێ ئەو مشتومڕە بە سەرەنجامێكی دیاریكراو بگات. بەڵام لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، مەسەلەكە مشتومڕێكی ئەوتۆی نەناوەتەوە، چونكە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە بایەخێكی زۆرەوە ناڕوانێتە رێككەوتننامەی ئەدەنە و لەو بڕوایەشدا نیە كە ئەم رێككەوتننامەیە یارمەتیدەر بێ بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكان.
زانا عەبدولڕەحمان دەست بادان و تەحەدی یەكێتی و پارتی خەریكە دەبێتە سیمای سیاسەتكردنی ئێستای ئەم دوو هێزە دووهێز نە بەیەكەوە هەڵدەكەن نە بەیەكیش هیچیان پێدەكریت هەردوولا باش دەزانن دەست بادان هەر دەستی ئەو لایە ناشكێت بە دنیابینی لاكەی تر دۆراوە. بەڵكو دەستی هەردوولا ئەشكێت و كوردستانیش پارچە پارچە ئەكات. ئەوەی تیادا ئەدۆڕێت هەر یەكێتی و پارتیە هەردوولا لە جیاتی پشوودرێژی و قورسایی یەكتری لەبەرچاو بگرن و ئایندە وەكو دوورنمای سیاسەتكردن رەچاو بكەن هێشتا هەر بەكورتبینی و بۆ ئەمرۆ سیاسەت ئەكەن كە دیارە ئەوەی ئەمرۆ ئەكەین لە رابردوو دەرئەنجامەكەی چۆن بووە بۆ ئایندەش هەر وایە، هەر كاتێك كەفوكوڵی بردنەوە و گۆڵكردن بووە خولیای سیاسی دووهێزی چەكدار شتێك نامێنێت بەناوی دۆراندن و ئەوەی چاوەڕێیان ئەكات هەر داڕمان وخاپوری كۆی هەموو ئەو شتانەی كە لەرابردوو بەدەستهاتوون هەمیشە بۆ من پرسیارە كێ سیاسەتی ئەم حیزبانە بەرێوە ئەبات؟ لەژێر كاریگەری چی بریارەكان هەر بە ئاراستەی ناتەبایی ئەروات ؟ سوسیال میدیایە یان وتارنوسەكانی دووبەرەكی ؟ تاكەی عەقلی ناكۆكی زاڵتر ئەبێت بەسەر عەقڵی پێكەوەیی و قبوڵكردنی جیاوازی ؟ یەكێتی و پارتی لەدوای ئەو هەموو ململانێ و رژانی خوێنی هەزاران گەنج هێشتا لەوە نەگەیشتون كە دوو هێزی جیاوازن و لە جیاتی یەكتری بە جیاوازی قبوڵ بكەن، هێشتا خەریكی ئەوەن جێگەی یەكتر بگرن و یەكتر بسرنەوە دەی بەیەكتر سرینەوە نە كوردستانێكی بەهێز دروست ئەبێت و نە هەلی كار و ئاوەدانی. ئەی هەموو شەڕ و ململانێی هەڵبژاردن بۆ ئەم. دروشمانە نەبوو ؟ لە هەفتەی پێشوو بارزانی نامەیەكی سەنگێنی ناردبوو بۆ یەكێتی كە تارادەیەك دەرگای رێكەوتنی بە ڕووی ئەم دوو هێزەدا كردەوە وەڵامەكەی یەكێتی دڵنیایی زیاتری داینی كە بەیەكگەیشتن نزیكە، بەلام كۆبونەوەی پەرلەمان هەر رۆژێك دوای نامەكەی بارزانی دانانی لیژنەی یاسایی بێ یەكێتی جارێكیتر رێكەوتنی خستەوە سەررێگەی نەگەیشتن و ئەوەی روونكردوە هێشتا هەندێك لە ناو پارتی لە نامەكەی بارزانی نەگەیشتون یان پارتی هەرسورە لەسەر دەست بادان تاكۆتایی جارێكتر جەولەی دەست بادانی یەكیتش دەستی پێكردوە بە چوونی وەفدی یەكێتی بۆ بەغداد كەس نازانێت بە دۆخەی ئێستا چەند جەولەی دەست بادانی تر لە نێوان ئەم دوو هێزە دەست پێ ئەكات بەلام دڵنیان كە كوردستان بەرگەی دەست بادانی زیاتر ناگرێت. چونكە كوردستان لەهەموو كات بێ هێزترە و بێكاری تەواو گەنجی ئەم ووڵاتەی ماندوو كردوە كاروانی ئاوەدانیش پەكەی كەوتووە ئەم دۆخە تەنها بەیەك هەنگاو تێ ئەپەرێت كە بارزانی مەكتەبی سیاسی هەردوولا كۆبكاتەوەو ناوەرۆكی ئەو نامەیەی هەفتەی پێشوو روونكاتەوە ئیتر كۆتایی بێنێت بەو نمایشە سیاسییە ناشیرینەی كە ئەم دووهێزە ماوەیەكە خەریكین و خەڵك بەتەواوی وەرزبووە هەردوو هێزەكە بخاتەوە سەر رێی كوردستانێكی بەهێز و هەلی كارو ئاوەدانی
بەهادین نوری لەم ماوەیەی دواییدا کە خیلافات لەنێوان پارتی و یەکێتیدا توندتربوو پرسی ( یەک ئیدارەیی ) و ( دوئیدارەیی ) کەوتە سەرزاری زۆرکەس لە هەرێمدا . کەباس لەم پرسە دەکرێ زۆرینەی خەڵک دوئیدارەیی سەردەمی نەوەدەکانی سەدەی پێشوویان بیردەکەوێتەوە کە لە ئەنجامی شەڕی چڕی براکوژیدا هەرێم بەم بچوکیەی خۆی بوو بە دوو دەوڵەتۆکە لە بواری سەربازی و جوگرافی و ئابووری و ئیداریدا ، سەرۆکێکیان مسعود بەرزانی و ئەویدی جلال تاڵەبانی . پێش نەوەدەکاننیش ، لەساڵانی خەباتی چەکداریدا ، ئەم دوئیدارەییە پێشینەی هەبوو : لە شەڕی براکوژی نێوان مەلایی و جلالیدا ، لەساڵی ١٩٦٤ ، مەلایی سەرکەوتن و جلالی هیچ جێگەیەکیان لە کوردستاندا بۆنەما و ناچار چوون بۆ ئێران – هەمەدان . دواتر بوو بەیاساکە لایەنی سەرکەوتوو ، لە جەولەکانی شەڕدا ، دەستبگرێ بەسەر ئەوناوچەیەداو لایەنی دۆڕاویش هەڵێت . ئەوەی ڕوویدا دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ هەر درێژەی ئەو شەڕانەبوو ، بەڵام لە دۆخێکی دیکەدا کە دەسەڵاتی سەدام لەشارەکانی هەرێم نەمابوو . تایێستە ، کە باسی دوو ئیدارەیی بکرێ ئەم خەڵکە شێوازی دوئیدارەیی نەوەدەکانیان دێتە بیر و مووچرکە بە لەشیاندا دێت . لەمەدا هەقیانە و دەبێ ئەوجۆرە لە دوئیدارەیی ڕەتبکرێتەوە . بەڵام دەپرسرێ : ئایا هیچ شێوازێکیتر لە دوئیدارەیی نیە ؟ بۆچی ناکرێ بەبێ شەڕی براکوژی دوئیدارەیی دامەزرێندرێ ؟. ئەو دوئیدارەییەی لە نەوەدەکانی شەڕی براکوژیدا لەم هەرێمەدا بەرپاکرا تا ئەم چرکەیەش هەر زیندووە لە چەند پێگەیەکی سەرەکیدا لە نێو ئەم کۆمەڵگەیەدا : - هەردوولا هێزی چەکداری - میلیشیای - خۆیان پاراستووە و هەرکات پێویستبێ بەکاری دەێنن بۆ بەرگری لەدەسەڵاتی خۆیان . - هەروەها ناوچەی جوگرافی - ئیداری خۆیان پاراستووە - زۆنی زەرد و زۆنی سەوز . - سیستەمی بانکی و ئابووری و کۆمپانیای تایبەت و ..هتد . پاراستووە . خۆشبەختانە ئێستە بەس شەڕە تفەنگ نیە . ئەگینە هیچ کام لەو دوو لایەنە دەسەڵاتی گواستنەوەی پۆلیسێکی نیە لە زۆنەکەیتر . ئاخر ئەمەچیە ئەگەر دوئیدارەیی نەبێ ؟ ئایا ئێمە ، هەموو هاوڵاتیانی هەرێم ، بە درێژایی ئەم ٢٠ ساڵەی ڕابوردوو لە سایەی دوئیدارەییدا نەژیاوین ؟ ئایا لەم ٢٠ ساڵەدا هیچ چاکسازیەکمان بۆ کرا ؟ حکومڕانی قەرەقوشی گۆڕدرا بە دیموکراسی ؟ ئەم یەک ئیدارەییە ڕوکەشە ، کە هەر بەناو یەک ئیدارە بوو ، بە ناوەڕۆک دوئیدارەیی بووە ، تەنها لە خزمەتی دەسەڵاتداراندا بووە ، هیچ کەڵکێکی بۆ ئەم میللەتە بەشخوراوە نەبوو . هەموو کەسێ دەزانێ کە باشترین بژاردە یەک ئیدارەی دیموکراتی شارستانیە ، دوور لە قۆرخکاری و خۆسەپاندن و گەندەڵکاری . دەبێ خەبات بەردەوام بێ بۆ ئەم جۆرە حکومڕانیە و حەتمەن لە کۆتاییدا هەرئەمەش سەردەکەوێ : بەڵام دوپاتی دەکەمەوە کە ئەم هەرێمە لەنەوەدەکانەوە و تا ئەم چرکەیەش بە قۆناخی دوئیدارەییدا تێدەپەڕێت . ئاخر کە دووتاقمی جیا جیا لە وڵاتدا حوکمبکەن ، بە دوهێزی چەکداری جیاوازەوە ، لە دوناوچەی جوگرافی جیاوازدا ، بە دوسیستەمی بانکی – ئابووریەوە ، بە هەوڵ و کۆششێکی چڕەوە هەرکەسێ لە پێناوی قورسکردنی سەنگی خۆیدا دژ بەویتر ، ئەگەر ئەمە دوئیدارەیی نەبێ ئەی چی دوئیدارەییە ؟. بەڵێ برادەرینە ئەمە بەکردار دوئیدارەییەکی زەق و زیندووە . بەڵام بەسەرپۆشێکی چڵکن و خولاوی داپۆشراو ، بەهیوای شاردنەوەی . هیچ سوودێکیش لەم شاردنەوەدا نابینرێ . بەپێچەوانەوە سوودی بۆ حوکمڕانان بووە و بەس . بەرزانی سوودی لەو سەرپۆشە وەرگرت بۆ تێپەڕاندنی بڕیاری ڕیفراندۆمە کارەساتەکەی ٢٥ ئەیلولی ٢٠١٧ . لەژێر ئەو سەرپۆشە چڵکنەدا بەرپرسیارێتی لە هێندێ هەڵەو پۆخڵەواتی گەورە بزرکراوە و دەکرێ . لە هەموو شتیش خراپتر ئەوەیە کە ئەو سەرپۆشە تۆزاویە ڕێگرە لە هەموو کێبڕکێیەکی سوود بەخش لە نێوان هەردوو تاقمی حوکمڕاندا کەبەرژەوەندی ئەم جەماوەرەی تێدابێ . بۆنموونە کام لایەن دەتوانێ کێشەی کارەبا چارەسەربکات یان ، لانیکەم ، سووکتری کات ؟. من لە قۆناخی ئێستەدا دوئیدارەییەکی بێسەرپۆشی ئاشکرام پێباشترە لەمەی ئێستەهەیە . ئەوە لەبەرژەوەندی میللەتدایەو ، تەنانەت بەرژەوەندی هێندێ دەسەڵاتداریشی تێدایە . ئەمە ڕێگە بەرەو دیموکراسی کورت دەکاتەوە . ئەمە دوئیدارەیی داپۆشراو دەکات بەدوئیدارەییەکی سادەو ئاشکرا وەکو لەواقیعدا هەیە . دوئیدارەیی ڕۆژانی شەڕی براکوژیمان تاقی کردەوە ، دوئیدارەیی بێشەڕی سەرپۆش بەسەرمان تاقی کردەوە ، دەبا دوئیدارەیی سادەی ئاشتیانەش تاقیکەینەوە !
ئاراس فهتاح مێژوونووسی ئهڵمانیی (شتێفان ڤۆله) له چاوپێكهوتنێكدا دهڵێت، لهسهردهمی حوكمڕانی ئهڵمانیای خۆرههڵاتدا خۆگێلكردن فۆرمێك بوو له ئۆپۆزیسیۆنبوون. هاوڵاتیان هێنده له دهسهڵاته دیكتاتۆرییهكهی SED (حیزبی یهكێتی سۆسیالیستی ئهڵمانیا) دهترسان كه كهس نهیدهوێرا باسی سیاسهت بكات. گهر بتویستبایه ڕای هاونیشتمانییهك لهسهر دهوڵهتهكهی و سیاسهتی حیزب و سهرۆكهكهی بزانیت، خۆی وا نماییشدهكرد كه گێلێكی تهمام عهیاره، هیچ نازانێت، هیچ له سیاسهت تێناگات و ئاگای له هیچ شتێكیش نییه. ئهم دهوڵهته دیكتاتۆرانه جۆرێك له هاوڵاتیی خۆگێلكهر بهرههمدههێنن كه ئاماده نییه ڕای خۆی لهسهر هیچ شتێك بڵێت پهیوهندیی به سیاسهتهوه ههبێت. ئهم فۆرمه له خۆگێلكردن چهنده ئامانجی خۆپاراستن بوو، هێندهش فۆرمێكی تایبهتی ئۆپۆزیسیۆنبوون و كردهی بهرگریی بوو، چونكه هاوڵاتیی مهدح و سهنای حیزب و سهرۆك و دهوڵهتی نهدهكرد و به میتۆدی خۆگێلكردن خۆی ڕزگاردهكرد. ئهم كولتووری خۆگێلكردنه شۆڕدهبێتهوه ناو خێزانهكان و كاراكتهری خۆگێلكهر له دایك و باوكهوه دهگواسترێتهوه بۆ پهروهردهی منداڵهكان و فێریاندهكهن چۆن لهدهرهوهی ماڵهكهیان، خۆیان له ههموو شتێك گێلبكهن كه پهیوهندیی به سیاسهت و حیزب و سهرۆكهوه ههبێت. له عێراقی سهردهمی بهعسیشدا خۆگێلكردن فۆرمێك بوو له فۆرمهكانی ئۆپۆزیسیۆنبوون. ئهم ترسه له قۆناغێكدا هێنده قووڵ شۆڕبووبوهوه بۆ ناو پهیوهندییه كۆمهڵایهتییهكان كه مرۆڤ لهناو خودی خێزانهكهشیدا دهترسا باسی سیاسهت بكات و ڕای خۆی به ڕاشكاوانه دهبڕێت. بهكورتی هێزی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆن لهم جۆره سیستهمانهدا بوونی نهبوو، مرۆڤ گهر ڕایهكی جیاواز و پێچهوانهشی ههبایه، سهرهتا ستاییشی سهرۆك و حیزب و دهزگاكانی ئاساییش و لهشكری دهكرد و داوای لهخودا دهكرد بیانپارێزێت و تهمهنیان درێژبكات، چونكه ههر ئهوانن وڵات پێشدهخهن و له دوژمنان دهیپارێزن، ئهوسا لهكۆتایی ئهم ههموو ڕاووڕێوییهدا جورئهتی ئهوهی دهكرد ئهو گلهییهی كه له دڵیا بوو، بهترس و دڵهڕاوكێوه دهڕیببڕێت. خۆگێلكردن له دۆخی سیاسیی و له خراپیی دۆخی مافی مرۆڤ دهرئهنجامی پرۆسهیهكی سامناكی ترساندن و تهخوینكردن بوو. مرۆڤ له دهسهڵات دهترسا و لهترساندا باسی سیاسهتی نهدهكرد. ههركاتێكیش بهنهێنیی باسی سیاسهتیشی بكردبایه، سهرهڕای ئهوهی بهدهنگێكی نزم و به چرپهوه قسهیدهكرد، بهردهوام تهماشای لای ڕاست و چهپی خۆشیدهكرد، بۆئهوهی بزانێت كهس گوێی له قسهكانی نییه! ئهم دۆخه تراژیدییهش حیكایهتی كۆمیدیی هاوڕێیهكی بیرهێنامهوه كاتێك یهكێتی قوتابیانی بهعس له زانكۆكان ههوڵیاندهدا خوێندكاره كوردهكان بكهن به بهعسیی، پهنایان بۆ ههموو میتۆدێك دهبرد. یهكێتی قوتابیان چهند جارێك بانگیانكردبوو چهند پاداشتێكیان خستبووه بهردهم و بهرامبهر بهوه دوایان لێكردبوو ببێت به بهعسیی و ئهندامی یهكێتیی قوتابیان. ههموو ههوڵهكانیان سهری نهگرتبوو. له كۆتاییدا كچێكیان بۆلای ناردبوو، بۆئهوهی قهناعهتی پێبكات. كچهكه لێیپرسییبوو، بۆچی ناتهوێت ببیت به بهعسیی؟ ئهویش له وهڵامدا لێی پرسی بوو، „حیزبی بهعس خهڵكی بهشهرهفی دهوێت؟“ كچهكهش به „بهڵێ“ وهڵامی دابووه. پاشان له كچهكهی پرسیبوو، „ئهم حیزبه خهڵكی بهشهرهف و عاقڵ و ئازای دهوێت؟“ كچهكه دووباره به „بهڵێ“ وهڵامی دابووهوه. له ئهنجامدا هاوڕێكهم پێیگوتبوو: „من پیاوێكی بێشهرهف و گێل و ترسنۆكم، بۆیه به كهڵكی ئهو حیزبه نایهم و جێگام تێدا نابێتهوه!“ سیاسهتكردن لهدهسهڵاته دیكتاتۆرهكاندا مانای ڕوبهڕووبوونهوهی مهترسیی گهوره بوو كه زۆرینهی كاتهكان به گرتن و ئهشكهنجهدان و كوشتن كۆتاییدههات. بۆیه خۆگێلكردن له سیاسهت چهنده فۆرمێك بوو له خۆپاراستن، هێندهش كردهیهكی ناڕازییبوون بوو له دهسهڵات. ساڵانێكی زۆری دوای ڕاپهڕین، هاوڵاتیانی ههرێمیش له شار و شارۆچكهكاندا ههمان دۆخی وڵاته دیكتاتۆرهكانیان ههبوو. هاونیشتیمانییهك كاتێك باسی سیاسهتی دهكرد، دهبوایه نهك تهماشای ڕاست و چهپی خۆی بكات، بهڵكو سهیرێكی پێشهوه و پشتهوه و سهرهوه و خوارهوهش بكات. ترسێكی گشتگییر سهروهر كرابوو كه بووبوو به بهرههمهێنانی فۆرمێك له خۆكۆنتڕۆڵكردنی ناوهكیی و چیتر دهسهڵات له زۆر شوێندا پێویستی به چاندنی ههواڵگر و جاسوس نهبوو، چونكه مرۆڤهكان خۆیان به سانسۆركردنی خۆیان ههڵدهستان. له ههموو وڵاتێكدا سهرهتای سهرههڵدانی ئۆپۆزیسیۆنبوون مانای دهستپێكی لهدایكبوونی وشیاریی و بوێرییه. وشیاریی بهرامبهر به مهترسییهكانی دهسهڵاتدارێتیی ناداپهروهر و دیكتاتۆریی، بوێرییش له دهرخستنی گهندهڵیی و كهموكوڕییهكانی. له وڵاتی ئێمهشدا بناغهدانهری ئهم فۆرمه له ئۆپۆزیسیۆنبوون، سهرهتا نووسهر و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامهنووسه سهربهخۆكان بوون، نهك پارته سیاسییهكان و میدیا و ڕۆشنبیره فهرمانبهرهكانی. كاتێكیش هێزی ئۆپۆزیسیۆن سهریههڵدا رووبهرێكی گهورهتر و ڕێكخراو بۆ كاری سیاسیی و وشیاركردنهوه فهراههمبوو. ڕووبهرێك كه خهڵكی ئاسایی ههرێم ترسهكانی له دهسهڵات شكاو كهوته ڕهخنهگرتن له گهندهڵیی و پاوانخوازیی حیزبهكان و ژیانی پاشایانهی سهرۆك و منداڵهكانیان و نهبوونی خزمهتگوزاریی و وێرانكردنی وڵات. بۆڵهبۆڵی كۆمهڵایهتیی و گازندهی پهنهانی خهڵك گۆڕا بۆ ڕهخنهی ڕاستهخۆ و بهیانكردنی ئاشكرای ناڕهزایهتیی گروپه كۆمهڵایتییهكان له دهسهڵات. خۆپیشاندان و مانگرتن و ناڕهزایهتیی سیاسیی و كۆمهڵایهتیی چووه ئاستێكی ڕێكخراوتر و بهرفراوانتر. بهمچهشنه منداڵێكی لاساری سیاسیی نوێ لهدایكبوو كه ناوی ئۆپۆزیسیۆن بوو. له پرۆسهی وشیاركردنهوهی سیاسیی و فهراههمكردنی زهمینهی قسهكردن و ڕهخنهگرتن و شكاندنی ترسیشدا بزوتنهوهی گۆڕان پشكی شێری بهردهكهوێت. بهڵام دوای كۆچیدوایی نهوشیروان مستهفا بزوتنهوهی گۆڕان نهك ههر نهیتوانی ههڵگری ئهو باره سهنگینهی بوێریی ئۆپۆزیسیۆنبوون بێت كه ساڵانێك جهماوهری خۆی پێ گۆشدهكرد، بهڵكو ههنگاوی خێراش دهنێت بۆ نائومێدكردنی تهواوی ئهو هێزه ڕهخنهییهی ناو خۆی و ئهو هێزه كۆمهڵایتییه دهنگدهره ناڕازییانهی كه لهدهوری بهرنامهكهی كۆبووبوونهوه. كاری ئۆپۆزیسیۆن له وڵاتی ئێمهدا چووهته قۆناغێكی مهترسیداری خۆگێلكردن. خۆگێلكردن بووه به مۆدێلێكی نوێی سیاسهتكردن؛ خۆگێلكردن له گوتار و مژده و پهیمانهكانی پێشوو، خۆگێلكردن له تهزویری ههڵبژاردنهكان، خۆگێلكردن له گهندهڵیی و دهرئهنجامی سیاسهتی كارهساته نیشتیمانییهكانی وهك بهشداربوونی ئهكتیڤ و پاسیڤ له ریفراندۆم، خۆگێلكردن له پڕۆژهی مهترسییداری بهسوڵتانییبوونی تهواوی جهستهی سیاسیی حیزبیی و حكومیی و پهرلهمانیی و به یاساییكردن و زهمینهسازیی بۆ دهستووریكردنی لهم خولهدا، خۆگێلكردن له ڕۆڵی میدیای ئازاد و ڕۆژنامهنووسان و ڕۆشنبیرانی سهربهخۆ و نماییشكردنی خۆیان وهكو ئهوهی ئهمهی كه ئێستا ههیه و بهرههمهاتووه بهتهنها موڵكی تۆپخانهكانی میدیا و عهقڵی سیاسیی و بوێریی ئهوان بێت و له كۆتاییشدا خۆگێلكردن له گرتن و ئهشكهنجهدان و كوشتنی خهڵكی ناڕازیی و ڕۆژنامهنووسان. كردهی خۆگێلكردن لای هاوڵاتییهكی ئاسایی لهناو سیستهمێكی دیكتاتۆرییدا، كردهیهكی عهفهویی و ئاسایی جودایه له پرۆسهی خۆگێلكردنی سیاسیی. خۆگێلكردنی سیاسیی وهكو خۆگێلكردنی كۆمهڵایهتیی مانای ئۆپۆزیسیۆنبوونێكی پاسیڤ نییه، بهڵكو ترسنۆكییهكی بێوێنهی سیاسیی و پشتكردنه له خهمی گشتی و ڕێزدانهنانه بۆ دهنگدهران و بهرههمهێنانی نائومێدبوونێكی سیاسیی نوێیه. كۆمهڵگای ئێمه لهمڕۆدا چۆته قۆناغێكی مهترسییداری بێئۆپۆزیسیۆنبوون و خۆگێلكردن له ههموو ئهو دروشم و بهڵێنانهی كه به دهنگدهران و هاونیشتیمانیانی ناڕازیی دران. ئهم قۆناغهش وهكو قۆناغی پێش دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی، دهشێت به متبوونێكی سیاسیی و كۆمهڵایهتیی كورت یان درێژدا تێپهڕێت، تاوهكو كۆمهڵگای ئێمه ئایدیا و هیواو و فۆرمی بهرگریی تر بهرههمدههێنێت. لهئێستادا پارتی یهكهمی بێركابهره، ترسی له هیچ و له كهس نهماوه، چونكه خهریكه ههموو حیزبه سیاسییهكان دهستهمۆ و گێژ و گێلبكات. هێزێكی كاریگهر نهماوه كه پێی بڵێت نهخێر من بهشداریی لهم مههزهله سیاسییهدا ناكهم. پارتی بهپۆستبارانكردنی گۆڕان و پهرتبوونی بهرهی هێزی ئۆپۆزیسیۆن و تێكشكانی ههموو كولتوورێكی بهرگریی پێكهوهیی و، هاوكات به گێلێتیی یان به خۆگێلكردنی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه سهرهكییهكانیش، توانی چوار فلتهری یاسایی ئهستوور بۆ ههموو لاساربوونێكی سیاسیی لهداهاتوودا دابنێت. یهكهمیان فلتهری كۆنترۆڵكردنی سهرۆكایهتی پهرلهمان بوو، دووههمیان فلتهری قۆرخكردنی سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیرانه كه له پهرلهمانه كۆنترۆڵكراوهكهیهوه دهنگی زۆرینه بهدهستدههێنێت، سێههمیان فیلتهری تێپهڕاندنی یاسای سهرۆكایهتی و زامنكردنی دهنگهكان دهبێت بۆ ههڵبژاردنی بهزۆرینهیهكی تێر و له كۆتاییشدا فلتهری لیژنهی یاسایی بوو كه زۆرینهی تێدا مسۆگهر كرد و لهمهودا هیچ یاسایهك بهبێ ڕهزامهندی ئهو دهستهیه تێناپهڕێت و ئهو ئهزموونه تاڵهی خولی پێشوو جارێكی تر دووباره نابێتهوه كه به لۆژیكی خۆی گهلهكۆمهكێی سیاسیی لێبكهن و به ئیمزای چهند پهرلهمانتارێك پڕۆژه یاسا ببرێته ناو پهرلهمان. ئهم فیلتهره یاسایی و سیاسییانهی پارتی بۆ ئهم خولهی داناوه چهنده مانای كۆنترۆڵكردنی تهواوی جومگهكانی دهسهڵاتی یاسادانان و جێبهجێكردنه، هێندهش زهمنیهسازییهكی پێرفێكته بۆ پاكنووسكردنی كۆتایی و تێپهڕاندنی دهستوورێكی سوڵتانیی „ڕێكوپێك“ بۆ سیستهمی سیاسیی له ههرێمی كوردستاندا. بهبۆچوونی من خۆگێلكردن له پرۆسهی تهوریسی سیاسیی لهناو گۆڕان و حیزبهكانی تریشدا تهواوكهری ستراتیژی خۆگێلكردنه له پرۆسهی تهوریسی سیاسیی ناو ههرهمی دهسهڵاتدارێتی كوردیی. تهسلیمكردنی ڕههای ههموو دهسهڵاتهكانیش له پهرلهمان و حكومهت و سهرۆكایهتی ههرێم و لیژنهی یاسایی به پارتی، سهرهتای دامهزراندنی دهستووریی و یاسایی و سیاسیی سیستهمێكی سوڵتانییه كه ساڵانێكه خهون و ستراتیژی یهكهمی سیاسهتی ئهو حیزبهیه له ههرێمی كوردستاندا. گهر دۆخهكه بهمشێوهیه بهردهوام بێت، ئهم خوله زێڕینترین سهردهمی سیاسییه بۆ پارتیی، چونكه به پشتیوانیی ئهكتیڤ و پاسیڤی زۆرینهی ڕههای هێزهكانی ئۆپۆزیسیۆن و یهكێتیی، ههموو زهمینهسازییهكی كردووه كه به یاسایی و بهبێ بهرگرییهكی گهوره پڕۆژه سوڵتانییهكهی جێبهجێبكات و خهونه سیاسییهكانی بێسهرئێشه بهێنێتهدی. ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی به پێچهوانهی هاونیشتیمانییهكی ئاساییهوه كه له ترساندا خۆی له سیاسهت گێلدهكات، بۆئهوه دروستنابێت خۆی له سیاسهتی پاوانخوازیی خێزانیی ڕههای حیزبه دهسهڵاتدارهكان گێلبكات، یان گێلانه بهشداری دامهزراندن و سهقامگیریی سیستهمێكی سیاسیی و یاسایی و دهستووریی سوڵتانیی بێت. ههموو حیزبه ئۆپۆزیسیۆنهكانی دوێنێ دهتوانن تاماوهیهك خۆیان لهم ئهگهره واقیعییه مهترسییدارانه گێلبكهن و پاساوی كۆمیدیی سیاسیی و نهتهوهیی و یاسایی بۆ بهێننهوه، بهڵام لهداهاتوودا باجهكهی ههم بۆ خۆیان و ههم بۆ خهڵكی ههرێمی كوردستان زۆر گهوره و كارهساتئامێز دهبێت.
پەیڕەو ئەنوەر وا بڕیارە بەیانی تڕەمپ و کیم جۆنگ ئون لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام دیدارێک لەگەڵ یەکتردا ساز بکەن. سەرەتا دەگەرێینەوە بۆ (ڤێتنام) وەک پانتایی، مەیدانی جەنگ و ململانێ لە ئەدەبیاتی سیاسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. دیارە ڤێتنام وەک رووبەرێکی سیاسی لای ئەمەریکییەکان گەڕانەوەیە بۆ یادەوەرییەکی تاڵ، خەمناک و پڕ کێشە! ڤێتنام لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا نوێنەرایەتی بەشێکی جەنگی سارد دەکات؛ ڤێتنام وەک سێوێکی دوو لەت دەردەکەوێت! دوو ئایدۆلۆژیا (کاپیتاڵیزم و سۆسیالیزم) خانەکانی خۆیان لەنێو جەستەی ڤێتنامدا بەرهەمدێننەوە! بەدوای هەژموون و باڵایی و سەروەری ئایدۆلۆژی و سیاسیدا دەگەڕێن. بڕیار وایە بەیانی ئەم دوو سەرۆکەی جیهان باس لە موشەکی ئەتۆمی و ئاشتی نیمچە دوورگەی کۆریا بکەن! یەکێک لە کێشەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دۆخی ئەنارکیزم و کەیۆس/پاشاگەردانی و ئاژاوەیە! لەدوای سەردەمی وێستفاڵیاوە هەوڵدراوە لەڕێگەی [هاوسەنگی هێز و ئاسایشی بە کۆمەڵ] دۆخێک بەرهەم بێت جۆرێک لە ئاسایش، دڵنیایی و مانەوەی تێدابێت. دیارە تڕەمپ لەژێر فشاری دیمۆکراتەکان دایە! دەیەوێت بەیانی جۆرێک لە ڕێککەوتننامە، تێگەیشتن دروستبێت. رێککەوتن لەگەڵ کۆریای باکوور بۆ تڕەمپ و کۆمارییەکان خاڵێکە پڕە لە ئاسایش و گەیشتن بەماناکانی ئاسایش؛ گەڕانەوەیە بۆ هاوسەنگی هێز. دیارە مەبەست لە هاوسەنگی هێز ئەوەیە کە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا هەموو ئەکتەرەکان لەڕووی قەبارە و توانای هێزەوە لەیەکتر نزیک بن تا جۆرێک لە دڵنیایی لەنێوان ئەکتەرەکان ئامادەبێت! دواتریش ئەم دڵنیاییە بگۆڕن بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی! ئەم دیدە زیاتر ریاڵیستەکان پێداگری لەسەر دەکەن و پێیان وایە کە نەبوونی هێز، حکومەتێکی جیهانی، دەسەڵاتێکی سەروو-دەوڵەتی جۆرێک لە ئەنارکیزمی دروستکردووە تەنها لەرێگەی هاوسەنگی هێزەوە هێڵ و شەپۆلەکانی ئەو پاشاگەردانییە تێکدەشکێت و کەم دەبێتەوە. لەڕاستیدا کیم جۆنگ ئونیش لەژێر فشاردایە. کۆریای باکوور وەک چوارچێوە تۆتالیتارە ! یەکەیەکە هەموو گۆشەکانی دونیا ناوەکییەکەی خۆی کۆنتڕۆڵ کردووە! دەسەڵات لە هەموو خاڵێکی کۆمەڵگەدا ئامادەیی هەیە و دەجوڵێت و چاودێری بونەوەرەکانی نێو جەستەی دەکات! لەڕاستیدا کۆریای باکوور بەتەواوی وێنەیەکی کۆپیکراوی دیمەنەکانی نێو رۆمانی ١٩٨٤ ی جۆرج ئۆروێڵە! کیم لەژێر فشاری بێدەنگی ئەندامانی کۆمەڵگەکەی دایە. بێدەنگبوون جۆرێکە لە بەرەنگاری و رووبەڕووبوونەوە، قسەکردن و بێداربوونەوە! ئامانجی سەرەکی کیم جۆنگ ئۆن لەگەڵ تڕەمپدا گەیشتنە بە چوارچێوە، دۆخێکی تایبەت لە ئارامی بۆ نیمچە دورگەی کۆریا. ئەم دوو سەرۆکە بە دوو میتۆد و ئاڕگیۆمێنتەوە بەدوای ئاسایش و هاوسەنگی هێزدا دەگەڕێن. تڕەمپ دەیەوێت لەڕێگەی کۆریای باکوورەوە ئاسایش لە سیاسەتی نێودەوڵەتی بەرهەمبێنێت؛ کیم دەیەوێت لەڕێگەی ئەمەریکا و پڕۆسەی پارچە پارچەبووینی هێزەوە بگات بە ئاسایش لە نیمچە دورگەی کۆریادا. ئەم فۆڕمە لە پەیوەندیی و نزیکبوونەوە لەیەکتر ململانێیە لەسەر جیۆپۆلەتیک و ناسنامە؛ ئەمەریلا لەڕووی جیۆپۆلەتیکەوە گەردوون بە قوڵایی ستڕاتیژی خۆی دادەنێت، کۆریای باکوور نیمچە دوورگەیەکی کردووە بە قوڵایی ستڕاتیژی خۆی! ئەم ململانێی و قسەکردنە بەزمانی جیۆپۆلەتیک هەوڵ و گەڕانە بەدوای ئاسایش و هاوسەنگی هێز لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا`