عومەر عەلی لەپاش کۆتایھاتنی شەڕی ناوخۆ یەکێتی و پارتی ھەر لە سەرەتاوە وەک پلانێکی پێشوەختە و ٸەو عەقڵیەتە توندو تیژو شۆڕشگێڕیەی کە ھەڵیانگرتبوو ,نەیانھێشت لە ھەرێمی کوردوستاندا ھیچ دامەزراوەیەکی دیموکراسی گەشەبکات و سیستمی حوکمڕانی بەرەو دامەزراوەیی بچێت .لەبەرٸەوە ھەمو ٸەوەی بەناوی حکومەت و پەڕلەمان و دادگاکان دروست کران, ٸامانجی تری لە پشتەوە بو نەک گەشەپێدان .و خزمەت و گەشەپێدانی دیموکراسی .ٸەویش دەگەڕایەوە بۆ ٸەو ژێرخانە فیکریەی کە ھەڵیانگتبو , کە بەشی زۆری خێڵەکی و نانیشتمانی و نانەتەوەیی بوو .لێرەوە کە دەستیان بە پێگەکانی حوکمڕانی گەیشت ٸەوەی لە ھەگبەیاندا ھەبوو کەوتنە جێبەجێکردنی .ٸەمە سەرەتای ململانێیەکی نوێ بوو. ٸەم قۆناغە زۆر مەترسیدارتربو لە شەڕی ناوخۆ. چونکە لەم ململانێ نوێیەدا ھەریەکە کەوتنە جێبەجێکردنی پلانێک کە مەبەست لێی داگیرکردنی کوردوستان بوو بە جوگرافیاو سامانی نیشتیمانی سەرزەوی و ژێر زەوی .قوربانیەکەش ھەمو ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردوستان و شێواندنی شوناسی کوردو نیشتیمانی کودوستان بوو . بەم شێوازە لە جەنگی نەرم ,دەستیان دایە شێوازێک لە داگیرکاری کە ھیچ داگیرکەرێگ بە کوردوستانی باشورو ناوبانگی کوردی نەکردبوو .چونکە بەپێی ٸەو پلانەی کە ھەیانبوو دەستیان دایە داگیرکردنی جوگرافیای کوردوستان .سەرەتا دابەشیان کردبۆ دو زۆن .ھەریەکەیان ٸەو زۆنەی لەژێر دەستیدا بو لە نێو بەرپرسەکان و کەسانی سەر بە پارتەکانیان دابەشیانکرد.ھەرچی زەوی باشی سەربەشارەوانی ھەبو لەسەرخۆیان و کۆمپانیاکانیان تاپۆیانکرد .دەستیانگرت بەسەر کانیاوو سەیرنگاو شوێنە باشەکان ,زۆربەی باخ و زەویە باشەکانیان تەلبەند کرد, پاشان کردیان بە ڤێلاو گوندی گەشتیاری .ھەمو سەرچاوەکانی وزەلەنەوتو گازو کانزا گرنبەھاکانیان کۆنترۆڵ کرد .لە ڕیگەی کۆمپانیاکانیانەوە شوێنە ستراتیجیەکانیان کۆنترۆڵکرد .ٸەوەش کە پەیوەندی بە بازاڕەوە ھەبوو ھەمویان خستەژێر دەستی خۆیان و بوارێکی بازرگانیان بۆ خەڵک نەھێشتەوە .دەستیان دایە گەندەڵیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بۆ بەحیزبیکردنی تەواوی سێکتەرەکانی حکومەت لەگەڵ بردن و دزینی سمانی گشتی بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیاو بەرپرسەکانی .لە دوای ساڵی 2014 کە ٸابوری سەربەخۆیان ڕاگەیاند و دەستیانکرد بە دەرھێنانی نەوت .ٸیتر لێرەوە بەتەواوی ڕۆڵی پەڕلەمان و حکومەتیان لاوازکرد ,بە ٸاشکراو بەبێ ترس دەستیان دایە چەواشەکاری و دزین و بردنی ٸەم سامانە نیشتمانیە. ڕێگەیان بە لیژنەکانی پەڕلەمانیش نەدا کە چاودێری بکات کە سەرمایەکەی بە دەیان ملیۆن دۆلار ە .لەلایەکی تریشەوە دەستیان برد بۆ گیرفانی فەرمانبەران ,لەمەش دەیان ملیار دۆلاریان لە گیرفان خۆیاندا پاشەکەوت کرد .ھەروەھا پارەی داھاتی ناوخۆش لە گومرگ و داھاتەکانی ٸاوو کارەباوو ھاتوچۆوو باجە جۆر بەجۆرەکان کەھەموی بەناشەفافی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت .سەرەڕای ٸەوەی کە حکومەت باج و گومرگ و پارەی خۆڵ و خاشاک وەردەگرێت .لە بەرامبەردا ڕۆژ بەرۆژ ڕێژەی بێکاری و ھەژاری بەرزدەبێتەوەو ٸاستی پەروەردەو تەندروستی دادەبەزێ و ٸەم دوکەرتشیان بەزۆری کردوە بەکەرتێکی بازرگانی کە زۆرینەی قازانجەکەی بۆ بەرپرسەکانی خۆیانە. ھەروەھا کشتوکاڵ وژینگەو ڕێگەوبان بەتەواوی وێران کراوەو ڕۆژ بەڕۆژ خراپتریش دەبێت .لە ٸێستادا حکومەت وەک نوسینگەیەکی حەواڵەی لێھاتوەو تەنھا کاری بوەتە دابەشکردنی موچە و لەٸێستاشدا ٸەوەش ناکات و دابەشکردنی موچەشی کردوە بە دوو مانگ جارێک .ٸەگەر سەیری ڕای زۆرینەی خەڵکیش بکەین بەتایبەتی ٸەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەیبینین .ٸەو گروپەی لەحوکمدان وەک بازرگان و مافیاو داگیرکەر دەبینن و ھیچ ھیوایەکیان پێیان نیە بۆ چاکسازی و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی .یەکێتی و پارتیش باش خۆیان دەناسن و دەزانن چیان چاندوە .لەبەر ٸەوە بۆمانەوەیان لە دەسەڵات وەک پیشەی ھەمو ھێزە داگیر کەرەکان. پشت بەھێزی ٸەمنی دەبەستن و لەھەڵبژاردنیشدا تەنھا پڕۆژەیان پشت بەستنە بەتەزویر.
چۆمان عەلی* پرسی لامركزیەت (دابەشكردن و شۆركردنەوه ی دەسەلات لە پایتەختەوه بۆ پاریزگاو قەزاو ناحیەكان) كەهەمو دەسەلات وبڕیاریك چربۆتەوه لەدەستی سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكان ناوبەناو ئەم پرسە دەوروژێنرێت لە لایەن هێزی دەسەلات و معارچە و كەسانی حیزبی و رۆشنبیر هەریەكە و بۆ مەبەستێكی دیاریكراو بەلام پرۆژەی بەدیل و رێگە چارە دروست و میكانزمەكان ناخەنەروو،لامركزیەت لەكوردستان لە قۆناغی زۆر سەرەتایایە،هەتا ئەم ساتەش ئەم چەمكە وەك سیستەمیكی بەرێوەبردن و حكومرانی مقبول و خۆشەویست نیە لەلایەن یەكێتی و پارتی،لەكاتێكدا لەولاتانی پیشكەوتو سیستەمێكی دادپەروەر و سەردەمیانە ی الادارەدانی وڵاتە بۆ كەمكردنەوه ی رۆتین و ئاسانكاری بۆ هاولاتیان بە بێ سەرئیشەی گەرانەوە بۆ لایەنی سەروتر،ئەم پرسە زۆر قسە و گفتوگۆ و نوسین هەلدەگریت بەلام لەروانگەی یاسای زۆر بە كورتی ئێمە چەند هەنگاو جوڵەیەكمان دەویت لە هەموار و دەرچواندنی چەندین یاسا و دەركردنی چەند بریاریك ،كە پەیوەندی راستەوخۆ وكاریگەریان هەیە بە جۆری سیستەمی كارگێریەوەهەیە بۆ شۆركردنەوه و پیدانی دەسەلات و دەست كردنەوەی ی پاریزگارو قائیمقام و بەریوەربەری ناحیە و سەرۆكی فەرمانگەكان،دیارترینیان: ۱_هەمواری یاسای پارێزگانی هەرێمی كوردستان ژمارە ۳سالی ۲٠٠۹. ۲_هەمواری یاسای ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۲سالی ۱۹۹۲ هەمواركراو. ۳_هەمواری یاسای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ژمارە ٦ سالی ۲٠٠۹. ٤_هەمواری یاسای وەزارەتی دارای و ئابوری هەریمی كوردستان ژمارە ٥ سالی ۲٠۱٠. ٤_هەموار كردنی یاسای بەرێوەربردنی شارەوانیەكان ژمارە ٦ سالی ۱۹۹۲ی المعدل ،. ٥_دەرچواندنی یاسای بودجە بەجۆرێك هەرپارێزگایە و لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوانی پارەی بۆ دەستنیشان بكرێت،بەدەر لەو برە پارەیەی كە لەلایەن حكومەتی فیدرال بۆ گەشەپیدانی هەریم دەنێریت لەوەش دەستنیشان بكرێت.٦_دەركردنی بریار لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە پێكهێنانی ئەنجومەنی شارەوانیەكان ،چونكە بەپی مادەی ۳٥ ی یاسای پارێزگانان هەلبژاردن نەماوە بۆ ئەنجومەنی شارەوانی بەلكو بە میكانزمی نوی پیك دەهێنرین. ۷_سەربەخۆی دارای و كارگێری بدریتە سەرۆكی یەكە كارگێریەكان لەنمونەی پاریزگار و قائیمقام و بەرێوبەری ناحیە و بەریوبەرە گشتەیەكان. ۸_شۆركردنەوەی دەسەلات لە لایەن حكومەت و وەزیری ناوخۆ بۆ سەرۆكی یەكە كارگیریەكان بۆ هەندێك بواری تایبەتی رۆتینی رۆژانە بەبێ گەرانەوه بۆ پایتەخت،شۆركردنەوی دەسەلاتی وەزیرەكان بۆ بەریوبەری گشتیەكانی پاریزگاكان. بەپییی تایبەتمەندیان. ۹_دەرچواندنی یاساو بریار بۆ سودمەندبونی راستەوخۆ ی ئەو پاریزگاو قەزاو ناحیانەی كە سەرچاوە سروشیەكانی وەك نەوت وغازو پیكهاتەكانی تری تێدایە ناكرێت دەبن سەرچاوەی داهاتی گشتی بەبێ رەچاوكردن و گرنگی پیدانیان هەریەكە و بەپێی سروشتی خۆی و ژمارەی دانیشتوانی. ۱٠_ھەموارکردنەوەی سەرجەم یاسای ئەو وەزارەتانەی کە کاری وەزارەتەکەیان مۆرکێکی خزمەتگوزاری« خدمی»یان ھەیە، کە لە رابردودا بە نەفەسێکی مەرکەزی دەرچون و زۆربەی مادەکانیان پێچەوانەی یاسای ژمارە ٣ ی پارێزگاکانی ھەرێمە بۆیە گرنگە بە تایبەت گۆران و یە كێتی لە پیناو گە رانەوەی دەسەلات و داهات ۆ پاریزگاكان و نه هیشتنی ناعەدالەتی جوگرافی خەمی هاولاتیانی دەڤەرەكانی خۆیان بیت كاری جدی لەسەر ئەمە بكەن تێبینی: لامركزی هیچ پەیوەندی بە دوو ئیدارەی نیە *پارێزەری راوێژكار
بەیار عومەر عەبدوڵا بەپێی ڕاپۆرتەکانی بەندەری جەیهانی تورکی کە دەست فراکسیۆنە کوردیەکان لە پەرلەمانی عێراق کەوتووە، داھاتی مانگانەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ٧٩٥ ملیۆن دۆلارە. لە ٥٦% ی بۆ تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە دەچێت، کە کولفەیەکی زۆرە، بەڵام هێشتا ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری دەمێنێتەوە. وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە سەر بە پارتیە مانگانە لەو ٣٥٠ ملیۆن دۆلارە، نزیکەی ٢٩٠ ملیۆن دۆلاری دەدات بە وەزارەتی دارایی و ٦٠ ملیۆن دۆلاری تەسلیمی بنەماڵە دەکات. بەپێی خەمڵاندنەکان کە زۆرد دەقیق نین، مانگانە نزیکەی ٤٠ ملیۆن دۆلاری دیکەیان دەستدەکەوێت لە گواستنەوەی نەوت کە بە بۆری دەچێت بۆ تورکیا و٤٠%ی هی (پارتی و کۆمپانیای کار)ە لەگەڵ تەسفیەکردنی نەوتیش لەناوخۆدا کە دیسان زۆرینەی هی خۆیانە،. کەواتە پارتی و بنەماڵە مانگانە لە مەلەفی نەوت ١٠٠ ملیۆن دۆلار دەبەن بۆ خۆیان. ئەگەر نرخی نەوت دانەبەزێت، هەرگیز ئامادەنین مەلەفی نەوت تەسلیمی بەغدا بکەن. بە کوردیەکەی ئەوەی ناویانناوە سەربەخۆیی ئابوری یەکسانە بە دەوڵەمەندی پارتی و هەژاری کۆمەڵگا. ئەمەش دەرفەتێکی زێڕینی بۆ ڕەخساندون بۆ کڕینی ویژدانی هاوڵاتیان و قایمکردنی پێگەی خۆیان. هەروەها پارتی پشکی لە زۆربەی کۆمپانیاکانی دەرهێنای نەوتی کوردستاندا کڕیوە بۆ ئەوەی لەو ٥٦% ەی بۆ کولفەی دەرهێنان دەچێت سودمەند بن. هەر کۆمپانیایەکی نەوت کە بیری نوێ دەدۆزێتەوە نرخی پشکەکانی بەرزدەبێتەوە. ئەو کەس و لایەنەی پێشتر پشک بکڕێت، دوای دۆزینەوەی بیرە نەوتەکە بە سەدەها ملیۆن دۆلار قازانج دەکات. وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێش ئەوەی بیرە نەوتیەکان بدات بە هەریەک لە کۆمپانیاکان، پشکی لێکڕیونەتەوە بەڵام بۆ حکومەتی هەرێم و هاوڵاتیان نا، بەڵکو بۆ پارتی و بنەماڵە. سادەترین پێناسەی گەندەڵی واتای خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی گشتیە بۆ قازانجی تایبەتی و شەخسی. ئەمە جگە لە شیرینی نەوت، کە لێرە و لەوێ دەردەکەوێت کە ژێربەژێر بە ملیارەها دۆلاریان دەستکەوتوە لێی. حکومەت کۆمپانیای دیلۆیتیان هێنا گوایە بۆ شەفافکردنی داهاتی نەوت، کەچی لە مانگی ١١ ی ساڵی پارەوە حکومەت ڕاپۆرتەکانی دیلۆیتی ڕاگرتوە. دزیەکە زۆر زەقە؛ بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی، کە داهاتی نەوتی سێ مانگی جیاوازی بڵاوکردۆتەوە؛ داهاتی هەر سێ مانگەکە بەقەد یەکە، و یەک سەنت فەرقی نیە، لە کاتێکدا نرخی نەوت بەردەوام لە هەڵکشان و داکشاندایە و بەرهەمی نەوتیش لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر دەگۆڕێت. کەواتە دەبوایە داهاتی نەوت هەموو مانگێک بگۆڕایە هاوشێوەی عێراق و وڵاتانی تری پشت بەستو بە داهاتی نەوت. واتە پارتی مانگانە ڕێژەیەکی نەگۆڕی دەدات بە وەزارەتی دارایی و باقیەکەی دەبات بۆ خۆی. بەپێی ڕاپۆرتێک بە ناوی (نەفرەتی نەوت لە هەرێمی کوردستاندا-ئیرین بانکۆ-ئەمریکا)، کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە ئینگلیزیەوە وەرمگێڕایە سەر زمانی کوردی. لوئەی خەتیب، ڕاوێژکاری پێشوی حکومەتی عێراق بۆ سیاسەتی نەوت و وزە دەڵێت، دەڵێت بەپێی خەمڵاندنەکان لە ساڵی ٢٠٠٨ ەوە تا ٢٠١٧ نزیکەی ٤٠ بۆ ٤٥ ملیار دۆلاری نەوتی هەرێم دیار نەماوە. بێگومان ڕێژەی ئەم پارە دزراوە ئێستا زیاتری چۆتەسەر. ئایا هێزە سەرەکیەکانی ئەم سنورە تاکەی بێدەنگ دەبن؟! لەوانەیە زۆر کەس بڵێن ئەوانیش شەریکن. ئەم قسەیە دەکرێت ڕاست بێت، بەڵام شەراکەتیش جۆری ھەیە. گریمان شەریکن، بەڵام شەراکەتەکەیان ٥٠ بە ٥٠ نیە. ئەگەر وابوایە لەو ١٠٠ ملیۆنە، مانگی ٥٠ ملیۆنیان وەردەگرت. بە پارەی ٨ مانگ دەیانتوانی شەقامی ١٠٠ مەتری جێبەجێبکەن لە سلێمانی (کە ٣٩١ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت) و دواتر دەیانتوانی دەستبکەن بە پرۆژەی ستراتیژی لە پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و ھەلی کار بۆھەزارەھا گەنجی بێکار و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕەخسێنن و خۆشەویستی جەماوەر بەدەستبھێننەوە. ئێستا ئەگەر شەریکیش بن، پارتی وەک شەریکێکی لاواز، بە ڕێژەیەکی کەم ڕازیکردون. پارتی وەک کەمیشیان دەداتێ، بە جیاجیا دەیانداتێ، بۆ ئەوەی ھەر کەسەو بەجیا چاوبەرەوژێری پارتی و بنەماڵە بێت و خۆی بە قەرزاری ئەوان بزانێت و سەربەخۆیی و ئازایەتی لەدەستبدات و نەوێرێت ڕوبەڕویانبێتەوە؛ بگرە وەلائی بۆ پارتی زیاتر بێت وەک لە حزبەکەی خۆی. هەروەها بەجیا بەخشینی پارەکە بۆ ئەوەیە کە هەمووی لە دەستی یەک کەس و لایەندا کۆنەبێتەوە و نەبێت بە مەبلەغێکی زۆر گەورە و نەتوانرێت پرۆژەی زەبەلاح و ستراتیژی پێدروست بکرێت و سەرەنجام ئەم دەڤەرە نەبێت بە خاوەنی ژێرخانی ئابوری بەهێز و هەر بە هەژاری و لاوازی بمێنێتەوە و نائارامی ڕویتێبکات. هاوکات لە ڕێی کەناڵەکانی ڕووداو و K24 ەوە کە بە پارەی نەوت بەڕێوەدەچن، دێن و ڕوماڵی ئەو نائارامیانە دەکەن بۆ ئەوەی پشێوی و دڵەڕاوکێی زیاتر لەم سنورە بڵاوبکەنەوە. پارتی بڕی ئەو پارەیەی دەیدات بە ھەر یەک لە بەرپرسەکان بەجۆرێکە کە بەرپرسەکە و بنەماڵەکەی دەوڵەمەند و خۆشگوزەران دەکات بەڵام بەشی ئەوە ناکات پرۆژەی گەورە و ستراتیژی لەم سنورە پێجێبەجێبکرێت. دابەشکردنی بودجە سەردەمی دوو ئیدارەیی ٥٣ بە ٤٧ بوو؛ ئەو کاتە دۆخی ھاوڵاتیانی ئەم سنورە زۆر لە ئێستا باشتر بوو. کەواتە تەنها چارەسەر ئەوەیە کە هێزەکانی ئەم دەڤەرە فریای هاوڵاتیان بکەون و چیتر باجی سیاسەتە هەڵەکانی پارتی نەدەن و داهات ودەسەڵات بگێڕنەوە بۆ ئەم دەڤەرە و موچە و گوزەرانی هاوڵاتیانی پێدابینبکەن و پرۆژەی ستراتیژی پێبنیادبنێن. تێبینی: سودم لە زانیاریەکانی برای ئازیزم کاک ئەحمەدی حاجی ڕەشید وەرگرت (پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق).
هەندرێن شێخ راغب خراپی ئابوریو خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان هەمیشەییو نەگۆڕێكی سروشتی نیە. ئێمە لە بیابانێكی وشك، ناوچەیەكی بێ سامانی سروشتی، بێ زەوی كشتوكاڵی ناژین، ئێمە لە ناو خاكو هەواو بێ ئاویەكی خراپ ناژین، ئێمە خاوەنی دەشتی شارەزوور، بیتوێن، هەولێر، هەریر، لای موصڵو ئاكرێو دەیان ناوچەی گەورەو فراوانی بە پیتین، خاوەنی ملیۆنان دۆنم زەوی كشتوكاڵین، خاوەنی ملیۆن كانی بچوكو مام ناوەندو گەورەی ئاوین، خاوەنی بارانو بەفرو چوار وەزری ساڵین....هتد، ئێمە خاوەنی گازێكی زۆرین، با یەك دڵۆپ نەوتیشمان نەبێت، با یەك بەرمیل نەوتیش نەفرۆشین..لە بەرنامەیەكی دیكۆمێنتاری لە كەناڵی جەزیرە بینیم كە باسی گازی سروشتی هەرێمی كوردستانی دەكرد هەر مەپرسە خاوەنی چ سامانێكی لە بن نەهاتووین، نەوتمان هەر پێویست نیە...خاوەنی وڵاتێكی زۆر جوانو سەرنج راكێشی گەشتیارین، زۆر گلەیی لە جوگرافیاو گەمارۆدانی خۆمان دەكەین، بەڵام بۆتە رەحمەت و بەم هۆیەوە لەگەڵ چوار دەوڵەتی وەكو عێراقو ئێرانو توركیاو سوریا چەندین مەرزی نێودەوڵەتی گەورەمان هەیە، چەندین ناوچەی گومرگی گەورەمان هەیە، بەس ئەوەندەمان بەسە..! خاوەنی توانایەكی مرۆیی گەورەین، نەتەوەكەمان زۆرینەی گەنجە، نەك دەتوانین بێ موچەو بێكارو هەژار نەبین، بەڵكو دەتوانین خۆشگوزەرانترینو بەهێزترین ئابوریمان هەبێت، ئێوە دەزانن هەرێمی كوردستان بەسەبەتەی خۆراكی عێراق دادەنرێت!. سەیر بكەن لە دوبەی كە زۆری باس دەكەین، ئاوی خواردنەوەو زەوی كشتوكاڵیان نیە، گڵ لە وڵاتان دەكڕن بۆ چاندنی سەوزە، ئێمە خاوەنی گڵو خۆڵو ئاوو زەوی ئەوەندە بە پیتین كە دەتوانین هەرچی جۆری میوەو سەوزەو دانەوێڵەو خۆراك هەیە لێی داچێنینو بەرهەمی بێنین دەتوانین خاوەنی باشترین جۆری بەرهەمی گۆشتو هەنگوین و پەلەوەر بین. بۆیە هەرگیز نابێت چاومان لە یەك دیناری عێراقو یەك نانی كەس بێت، نابێت لە داهاتوومان بترسینو دودڵ بین بۆ نەوەی داهاتوو، كەواتە كێشەی ئێمە چیە؟؟ بۆچی خراپ دەژین؟؟: -كێشەی ئێمە حوكمڕانیمانە، سیستەمی كارگێڕیو بڕیاردانمانە. -كێشەی ئێمە گەندەڵیە لە كەرتی نەوتو فەشەلی گرێبەستە نەوتیەكانمان. -نازانینو شەفاف نین لە گرێبەستی گازو كێڵگە گازیەكانو كۆمپانیای ناوخۆو دەرەكی خراپمان هەیە. -كێشەی ئێمە خراپی هەڵسوكەوتە لەگەڵ كۆی داهاتەكان. -كێشەی ئێمە خەرجی زۆرو لابەلاو تەخشانو پەخشانە. -كێشەی ئێمە سوود وەرنەگرتنە لە توانای مرۆییو گەنجو دەستی كاری خۆمان. -بەكورتی كێشەی ئێمە سەرخانە، نەك ژێرخان، ژێر زەویو سەرزەویمان هەمووی ئاڵتونە. ئەوە سەرخانی ئێمەیە بێ توانایەو گرێی تەسكی حزبایەتیو ناوچەگەریو دەستەبەندی تێنەپەڕاندووە. چارەسەر چیە: -دەبێت دۆخی حوكمڕانی خۆمان چاك بكەین، دەوڵەتداری وا ناكرێت. -سیاسەتی نەوتیو گاز، دەبێت دەستكاری بكرێتو كۆی كێشەو گەندەڵی ناشەفافیەتی چارەسەر بكرێت. -گومرگو خاڵی سنوریو داهاتەكان بگەڕێنەوە گیرفانی حكومەتو میللەت. -كەرتی كشتوكاڵیو پیشەسازی ناوخۆ بەهەموو توانایەكەوە پشتگیری بكرێت. -هانی دەوڵەمەندو سەرمایەداران بدرێت كارگەی بچوكو مامناوەندو گەورە دروست بكەن. كە پارەی خۆمان بۆ خۆمان دەگەڕێتەوەو خەڵكی خۆمان دەبێتە خاوەنی داهاتی خۆی. -رزگاركردنی حكومەت لەم عەقڵیەتە خراپەی كێبەركێی سیاسیو حزبایەتی. -رێكخستنەوەی داهاتو خەرجیەكان. كە دەبێت لە خودی بارەگای حزبەكانەوە دەستكاری بكرێت، بەتایبەت حزبە دەسەڵاتدارەكان. -میللەتی كورد دەبێت خاوەنی قسەی جدی خۆی بێتو لەكاتی دەنگدان، دەنگ بە پڕۆژەو بەرنامەو خەڵكی باش بدات. نەك لەسەر میراتی حزبی كڕ بكەوێت. -سود وەرگرتن لە توانای دەستی كاری ناوخۆو گەنجانو خەڵكی بەهرەمەندی ناوخۆ. -گەڕانەوەی داهاتەكان بۆ دەستی حكومەت بە شەفافی، لە نەوتو گازو خاڵە سنورەكانو مەرزەكانو داهاتی ناوخۆو باجو خەراجەكان، گومرگ، ..كە گەندەڵی تێدا نەبێت، ئەوا دڵنیام كێشەی موچەو بودجە چارەسەر دەبێت. ئەم رۆژە هەردێتو وڵاتی دەوڵەمەندی ئێمە، داهاتووی ئێمەیە نەوەكو دیناری بەغداو دۆلاری خەڵكی بیانی، ئێمە ئەوەندە دەوڵەمەندین هیچ منەتمان بە دیناری عێراقیو لیرەی توركیو سوریو تمەنی ئێرانیو دۆلاری ئەمریكی نیە. بەڵام بەم جۆرە عەقڵیەتو حوكمڕانیەتیو نا عەدالەتیەی ئێستا نا.
مەجید ساڵح سیستمی پەرلەمانی و دیموکراسی لەماوەی هەر وڵاتێک لەکاتی جێبەجێکردنیدا چەندین کەموو کوری و لەمپەری دێتە رێ، ئەرکی رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و بیرمەندانی ئەو وڵاتە ئەوەیە خەلەل و کەموکوڕییەکان دەستنیشان بکەن و رێگەچارەی گونجاویش بخنەڕوو. لەبیستەکانی سەدەی رابردوەوە بیرمەندانی ئەمریکایی بەوردی سەرقاڵی دۆزینەوەی کەمووکوڕییەکانی سیستمی پەرلەمانی و دیموکراسی نەک هەر وڵاتەکەی خۆیان، بەڵکو وڵاتانی دیکە بوون. یەکێک لەو بیرمەندانە هارولد لاسویل (١٩٧٨-١٩.٢) بوو پێی وابوو لاوازی (مەعریفەی سیاسی ) . لای هاوڵاتیانی یەکێکە لە قەیرانە هاوبەشەکانی سیستمی پەرلەمانی لە وڵاتە دیموکراتەکان، ئەو رای وایە پایەکانی دیموکراسی لەریگەی گەشەپێدانی مەعریفەی سیاسیەوە بەهێز دەبن، تا مەعریفەی سیاسی خەڵک زیاتر بێت، دیموکراسی کەمتر توشی قەیران دەبیت. لاسوێل, بەکەڵک وەرگرتن لە تیۆرییەکانی فرۆید پێی وایە هەموو تاکێک باوکێکی نمونەیی خاوەن هەژمون و دەسەڵاتی لە "ناخودئاگای" خۆیدا حەشارداوە، ئەو باوکەش زۆرجار لە شیوەی رابەر یان فەرمانرەوا و جۆرەکانی دیکەی دامودەزگا فەرمانرەواییەکاندا دەردەکەویت و نابێ رووبەڕووی بێتەوە. بەڵام کاتێک "خود" یان "ئیگۆ" کە رەفتار و هەڵوێستەکانی مرۆڤ دیاری دەکات، گەشە بکات و بەهێز بێت زیاتر ئەو راستیەی بۆ دەردەکەوێت کە زیادەڕەوی کراوە لە گەورە کردنی دەسەڵاتەکانی "باوک"دا. بەواتایەکی دیکە هەرکاتێک تاک هەستی "خود"ی لەلا بەهیز بوو، دەتوانێ لە هەژموونی باوک خۆی رزگار بکات.. نەخشەی لاسوێل بۆ بەهیزکردنی "خود" رای وایە ئەرکی رۆشنبیران و بیرمەندان ئەوەیە قەڵەمرەوی دانایی و بیرکردنەوە و مەعریفەی سیاسی تاکەکان فراوان بکەن.. کەواتە بۆ بەهیزکردنی دیموکراسی سەرەتا دەبێ تاکێکی خاوەن ئیرادە دروست بکریت. لیرەوەیە ئەرکی رۆشنبیر و شارەزایان و زانایان قورس و مەترسیدارە، دەبێ سەرەتا خەڵک لەوە هۆشیار بکەنەوە کە پێویستە هەستی بەرپرسیارێتیان لا دروست بێت. بەڵام تەنیا فێرکردن و بیرکردنەوە بەس نیین بۆ بەهیزکردنی دیموکراسی و بەلاریدا نەچوونی، ئەرکی سەرەکی گەیشتن بە ئامانجەکانی دیموکراسی بریتیە لە جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی (جێبەجێکردن، یاسادان، دادوەری) لە یەکتری و چاودیری کردنی هەریەکەیانە بەسەر ئەوی تریانەوە. بەبۆچونی لاسویل گرد بوونەوەی دەسەڵات لە یەک جێگە هۆکاری هەموو ناکۆکی و ئاژاوە و ململانێکانە، هەم تاک و هەم کۆمەڵگاش دەتوانن لە ریگەی لاوازکردنی هەرچی زیاتری ستراکچەری دەسەڵات و دابەشکردنیەوە ریگری بکەن لەسەرهەڵدانی ململانێ و ئاژاوەکان.. رەنگە وڵاتی ئێمە لە هەموو وڵاتێک زیاتر پێویستی بەم تێزەی لاسوێل ھەبێ، گەشەپیدانی مەعریفەی سیاسی لەلای هاوڵاتیان و بەهیزکردنی "خود" چەکێکی کارگەرە بۆ دەرباز بوون لە ژیر هەژموونی "باوک"ە زۆر و زەبەندەکانی وەک رابەر و حزب و ناوچەگەرێتی و ئاین و ئایدۆلۆژیا. رێگەی گەیشتن بە دیموکراسی هیندە ئاسان نییە وەک هەندێ سیاسەتمەدار و حزب کردویانەتە دروشم و ناونیشانی سەرەکی خۆیان، دنیایەک کۆسپ و تەگەرەی لەبەردەمدایە، دەیان قەیرانی ریشەیی هەیە و قەیرانی مەعریفە و هۆشیاری سیاسی هاوڵاتیان سەرەکی ترینیانە ...
د. رێبوار فەتاح کۆمەڵگەی کوردی لە قوڵترین قەیرانی مۆڕاڵیدا دەژی. وا هەست دەکەم، کە من سەدان ساڵە دەژیم، هەڵبەت ئەوەی دەگوزەرێ لە ئەزمونمدا نیە. دەکرێ پاساوی زۆر بهێنینەوە بۆ ئەو بێمۆڕاڵیەی، کە کوردی باشوور خلیسکاوەتە ناوی. بۆ نمونە دەتوانین بڵێین، ئەم بێمۆڕاڵیە ئەنجامی ساڵانێکی دوورودرێژە لە حوکمی ڕژێمی بەعس، کە هەموو بەهای کۆمەڵایەتی و مۆڕاڵێ ڕاوەستاوی داڕمان و تەنیا پێوەر بۆ پاداشدانەوە، بەعسیبوون و پەرستنی 'سەرکردەی مەزن' بوو. وەکیتر، دەتوانین بڵێین کە حزبە کوردیەکان، لە حوکمی خۆیاندا، ئەو زۆلکاوە بۆگەنەی بەعسیان وشك پێ نەکرد، بەڵکو ئاوی بۆگەنتریان خستەسەر. زۆربەی بەهای بێمۆڕاڵی بەعسیان قواستەوە بۆ بەردەوامبوونی خۆیان لە حوکمدا. بەعس قوتابخانەیەك بوو بۆ حوکمی ئەمان. لە هەندێك بواری دیکەدا ڕەچەیان شکان، لە بەعس تێپەڕین. بۆ نمونە، بەعس هەرگیز داروبەرد و شاخوداخی عێراقی بەسەر بەعسیەکاندا دابەش نەکرد، تا ئەمانیش بیفرۆشنەوە بە بەهای خەیاڵی. لێرەدا تەنیا چەند نمونەیەك لە بەهای بەعس دەنووسم، کە حزبەکان وەك بەردی بناغەی حوکمیان دایان ڕشتووە. بۆ نمونە، بیرۆکەی 'سەرکردەی مەزن'یان قواستەوە. ئێستا سەرکردەی نەخوێنەوار، گەر بە ڕەحمەتی خوداش چووبێ، وەك سێبەری خودا لەسەر ئەرز سەیر دەرکرێ. هەمیشە دەیخەنەوە بەر چاوت و بە ناوی بانگ دەدەن بە گوێتدا؛ دیارە نابێ هەرگیزای هەرگیز بیر لە لادانی، ئەم سەرکردە حزبیانە بکرێ لە دەسەڵاتدا. ئەمان لەدایکبوون سەرکردە و حکومڕان بن. لێرەدا کتومت، نەك بەعسی، بەڵکو سەدامین. زەبروزەنگ و بێبەهاکردنی مرۆڤیان گواستەوە بۆ ناو حوکمی خۆیان: هەزاران کەس لە شەڕی خۆکوژیدا ونن و کوژراون؛ سەدان لە ١٩٩١ەوە تێرۆرکراون و بێ سەروشوێن کراون؛ فایلەکانیان هێشتا کراوەیە. بەحزبکردنی کۆمەڵی بەعسیان پیادەکرد و گەر بە لایەکدا نەشکابیتەوە، هیچت بۆ ناچێتەسەر. جێی کۆنسێپتی 'قوسەی' و 'عودەی'یان گواستەوە بۆ کوڕی 'فڵان' و 'فیسار' مەسئولی حزب. هەر هیچ نەبێ ئەوان تەنیا دووان بوون. ئێستا وەك قارچکی بەهار هەڵدەتۆقن. بیرۆکەی میدیای 'بابل'ی 'عودەی'یان گواستەوە و ئێستا زۆربەی سەرکردە حزبە دەستڕۆشتووەکان خاوەنی 'بابل'ی خۆیانن. هەر لە مستەوای 'بابل'یشدایە. لەسەر ئەم بناغانە، دەتوانین بڵێین، بێمۆڕاڵی ئەمڕۆی باشوور، ئەنجامی حوکمی گەندەڵ، بێمۆڕاڵ و ناڕەوای حوکمی بەعس/حزبە کوردیەکانە. هەڵبەت لێرەدا پێویستە هەڵوێستەیەك بکەم. ئەی بۆچی ناکرێ کە بڵێین هەموومان بەرپرسین لە بەرامبەر ڕەفتار و گوفتاری خۆمان، لە بەرامبەر هەموو ئەوەی دەیڵێین و دەیکەین! نەریتی ژیانە: ناکرێ کەسێك بە تاوانی کەسێکی دیکە تومەتبار بکرێ یان ئازار بدرێ با ئەو کەسەش برا، خوشك، باوك، دایك یان مامی تۆمەتبار بێ. شتێکی دیکەش هەیە. هەر کەسێك کە زمانی پژا، ئیدی پێویست ناکات بدوێ، گەر هیچ زیاد نەکات بۆ کولتووری مرۆڤایەتی. ئاخر دوای زمانپژان، دەیان قۆناغی دیکە هەن، کە کەسێك پیایاندا تێدەپەڕێ تا دەگاتە ئەوی بتوانێ بەشداریەکی پۆزەتیڤ لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا بکات. دەیان سەرکردەی حزبی، کە دەدوێ، من وا دەزانم هەر ئێستا زمانی پژاوە. ڕەنگە من لەمەش زیاتر ببینم. زۆر مرۆڤی مەزن، کە ڕەنگە ڕیفۆڕمخواز بووبن، وەك فریادڕەسی دۆخێکی بەربڵاوی نامۆڕاڵی کۆمەڵایەتی هاتوون. بۆچی باشوور فریادڕەسێکی تێدا دروست نابێ! بۆ نمونە حەزرەتی عیسا و موسا یان مارتن لۆپەر، گاندی و مەندێلا، هەموو فریادڕەس بوون لەسەر حسابی ژیانی خۆیان. حەزرەتی موسا (٣٠٠٠ بەر لە زاین) لە ١٠ ڕاسپاردەکەیدا پێمان ڕادەگەیەنێ: من ناکوژم؛ من درۆ ناکەم؛ من زینا ناکەم. حەزرەتی عیسا بە ژیان و وانەکانی فێری 'بەخشندەیی' کردین. کتومت بە پێچەوانەی بەعس و حزبە کوردیەکانەوە، یەکەم شت فێری کوشتن و ڕقوکینەیان کردین. هەشبوون لە قەیرانێکی ئەقڵدا، فریادڕەس بوون، وەك ئەفلاتون و سوکراتی یۆنان، بناغەی ئەقڵی مرۆڤیان بە جۆرێك داڕشت، کە لە هەر جێیەك لە هزری مرۆڤەوە دەست پێ بکەین، دەبێ بگەڕێینەوە بۆ یۆنانی کۆن. هەشبوون بنەمای باڵای بەهای مرۆڤیان داڕشتووە، کە تا ئەمڕۆش کاریان لەسەر گوفتار و ڕەفتاری ڕۆژانەمان هەیە. خۆ ڕەنگە ڕێنەی دێکار و ئەمانۆیل کانت دوو نمونەی گەش بن. کانت فێری کردین: دەبێ بە جۆرێك کار بکەین، وەك ئەوەی ڕەفتار لەگەڵ هەموو مرۆڤایەتیدا دەکەین، گەر لە کەسی خۆماندا بووە یان لە هەر کەسێکی دیکەدا. کانت هەموو کەسێك دەکات بە مرۆڤایەتی و بە هەموو کەسێکی دیکە، واتە هەموو یەکین. گەر من ئازار بچێژم مرۆڤایەتی نەخۆشە. بەعس و حزبە کوردیەکان فێریان کردین، هەموو شتێك بۆخۆمان بقۆزینەوە، بە هەر بەهایەك بووە. نەهێڵین مرۆڤی هاوژیانمان کەڵك لە هیچ وەربگرێ. زۆریتر تەحەدای هەموو ئەقڵی سەردەمی خۆیان کردووە. سپینۆزا ئەستێرەیەکی پڕشنگدارە. لە تەحەدای هەموو باوەڕی ئاینی پێش خۆیدا، سەرلەنوێ پێناسەی ئەفرێنەر دەکاتەوە. بەبێ سڵەمینەوە یان سڵکردنەوە، دەتوانم بڵێم لە ساڵێ ١٩٩١ەوە باشووی کوردستان هیچ نمونەیەکی گەشی وەك ئەو بلیمەتانەی ناوم بردن دروست نەکردووە. بگرە، سەدان، ڕەنگە هەزاران، کەسی بێمۆڕاڵی دروست کردبێ، کە هیچ دسپلینێکی مۆڕاڵی نە لەسەر گوفتاریانە، نە لەسەر ڕەفتاریان. ئەم کۆمەڵە بەڕاستی داخزاوەتە ناو زۆلکاوی بێمۆڕاڵیە و فریادڕەسێکی پێویستە؛ چیە و کێیە، لە ئەقڵی من بەدەرە. هەرچیەك دەکەم نازانم چۆن دیواری ئەم فەیسبوکە بپارێزم لە پەلاماری بێمۆڕاڵەکان. هاوار! دوێنێ، کەسێك بەناوی شاکر، بە دیوارەکەی مندا ڕشابووەوە، پڕیشکی بەر دوو دۆستم کوتبوو. هەرچەند دەکەم نازانم بۆچی وای کردووە، جگە لەوە نەبێ، کە یەکیەکە لەو سەدان و هەزار بێمۆڕاڵەی کە پاشەڕۆی زۆلکاوی حوکمی بەعس/کوردی باشوورە.
ئاسۆ حاجی هێزە شیعەکان لە هەوڵدان هەمان ئەوەی بەسەر عارەبی سوننەیان هێنا بەسەر کوردیشی بهێنن،لە دەس ساڵی رابردوو هەر سەرکردە و بەرپرسێکی سوننە لە دژی خواست و ئەجێندای شیعە وەستابێتەوە یان وڵات بەدەریان کردووە یان دۆسیەیەکی وەهیمان بۆ دروست کردووە و وایان چاوشکاندووە کە هەرگیز جورئەتی باسکردنەوەی شیعە نەکات و نزیک سیاسەت نەکەوێتەوە. لە بەرامبەر کورد هەمان کاریان کردووە و تا رادەیەکیش لە رێگای پاڵپشتی و هاوکاری ئێرانەوە بۆیان چۆتە سەر لە کڕینی چەند پەڕلەمانتارێک و کەلێن خستنە ناو یەکڕیزی هێزە کوردستانیەکان و بەکارهێنانیان وەک کارتی فشار لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامانجی لاوازکردنی پێگەی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان. بڕینی ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرن کە بەگوێرەی رێکەوتنی هەردوولا بووە و وەک بەشێک لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 لە پەڕلەمانی عێڕاق دەنگی لەسەر دراوە بەشێکە لەو سیاسەتەی کە ئێران لە دژی هەرێمی کوردستان و لە رێگای زۆرینەی سیاسی شیعەوە بەکاری دەهێنن،سەرتا لە رێگای پەڕلەمانتارە کوردەکانی سەر بەخۆیان کەیسەکەیان جولاند و دواتر هەوڵیاندا بیکەنە بابەتی شەقامی عێڕاقی ئینجا لە دواییدا بەرگێکی یاساییان بۆ دووری کە گوایە دکتۆر فواد حوسێن بڕگەیەکی لە رێکەوتنی نێوان حکومەتی کوردستان و حکومەتی عێڕاق زیاد کردووە و بە هۆی ئەو بڕگەیە ساڵێک زیاترە پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێ. بەگوێرەی زانیاریەکان دڕدۆنگ بوونی هێزە شیعەکان لە فواد حوسێن و دەستبردن بۆ قوتی خەڵکی کوردستان جگە لە پەیوەندی بە دامەزراندنی سیستەمی دژە موشەکی ئەمریکا (پاتریۆت)لە کوردستان و فراوانکردنی بنکە سەربازیەکان و زیادکردنی ژمارەی سەربازانی تێیاندا،ئەوە هۆکارە سەرەکیەکە مل نەدانی دکتۆر فواد حوسێن بووە بۆ داوایەکی ئێران کە لە رێگای هادی عامڕی و موقتەدا سەدر لە حکومەتی عێڕاقی کراوە کە پێویستە بڕی زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بۆ حکومەتی لوبنان بنێرن کە سەر بە حیزب اللەی لوبنانی گرێدراوی ئێرانە،چونکە ئێران دەیزانی دراو و دارایی لوبنان لە داڕمانە کە دەرئەنجام بە راپەڕینی خەڵک لە دژی ئەو حکومەتە کۆتایی دێت. ئەوە چیڕۆکە راستەقینەکەیە و ئەگەر فواد حوسێن بەو کارە رازی ببا نە هەڕەشەی لادان و دادگایی کردنی دەکەوتە سەر و نە ئەو بڕە پارەیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش جارێ دەستی بۆ دەبردرا.
لوقمان حاجی قادر چارهنووسی عێراقی تازه وا بوو كه بهدوور بوو له شهپۆلهكانی بههاری عهرهبی، بهڵام بهدوور نهبووه و بهدووریش نابێت له شهپۆل و دهرهاویشته به تهوژمهكانی شهقامی ڕاپهڕیوو كه ڤایرۆسه كوشندهكهی كۆرۆنا بۆ ماوهیهكی نادیار وهستاندوویهتی و شیمانهی ئهوهش ههیه دووباره ئاگرهكهی له بن خۆڵهمێشهكهوه سهردهرێنێتهوه. دهركهوتنی ڤایرۆسهكه و دهرهاویشته دارایی و ئابوورییهكانی، قهبارهی كهموكوڕی و داڕزانی سیستهمی سیاسی عێراقی باشتر دهرخست، جادووی زێڕه ڕهشهكهشی بهتاڵ كردهووه كه عێراق و دهوڵهته بهرخۆرهكانی ناوچهكه له سایهیدا پاڵكهوتبوون. جا چونكه بهڵاو مهینهتییهكانی گهل و میللهتێك به كۆمهڵ دێن، بۆیه كۆرۆنا و دهرهاویشته نهرێنییهكانی ههگبهی عێراقییان قورستر كرد كه پڕاوپڕه له گرێكوێرهی بونیادگهرایی كهڵهكه بوو كه باری عێراقیان چهندهجاره قورستر كردووه. لهوهش خراپتر وادهی دوای دهست لهكاركێشانهوهكهی حكومهتهكهی عادل عهبدولمههدی بوو كه هێزه سیاسییهكان نهیانتوانی مامهڵهیهكی ئهرێنییانه لهگهڵ تهنگژه تاقهتپڕۆكینهكهی حوكمڕانیدا بكهن؛ له كاتێكدا شهقام گۆڕانێكی ڕهیشهیی دهوویست، هێزه سیاسییهكان ئامانجیان گهڕێكی تازهی قورتوقولاپ و خۆحهشاردان و ساردكردنهوهی جۆش و خرۆشی جهماوهر بوو، دهرئهنجامیش دوو ڕاسپێردراهوهكهی پێشوو بوونه بهرانی قوربانی كه بڕیار بوو حكومهتی تازهی عێراق پێكبێنن، ئهم ڕاستیهش باشتر دهركهوت كاتێك له سهرهتادا هێزه سیاسییهكانی عێراق به خێرایی و پاڵپشتییهكی زۆرهوه لهسهر كازمی سازان و دواتریش به شێوهیهكی بهشهكی( جزئی) خۆیان له پشتیوانیكردنی دزیهوه، ئهمهش پێنوێنه كه هێشتا ، كهم و زۆر، شیمانهی ئهوه ماوه، ئهویش به دهردی دوو ڕاسپیردراوهكهی پێشوو بهرن. له ساتهوهختی كهوتنی عهلاوی و زورفییهوه، گومانهكان بهرهو ئهوه بوون كه هێزه سیاسییه عێراقییهكان بۆ بهو خێرایی و قهبارهوه لهسهر مستهفا كازمی سازان و قبوڵیان كرد، زۆرێك له چاودێرانی سیاسیش ئهم ههڵوێسته به جۆرێك له دهستی دهستی و قۆرتوقولاپ تێگهیشتن بۆ دهستكهوتنی كاتی زیاتر و وهلانانی زورفی به كازمی و دواتریش وهلانانی وورده ووردهی خودی كازمی، ئامانجه سهرهكییه داواكراوهكهش هێشتنهوهی حكومهتهكهی عهبدولمههدیهه بۆ زۆرترین ماوه، ئهمهش له ترسی بوو له پرسگهلێك كه یهكێكیان ئامادهسازییه بۆ ههڵبژاردنێكی پێشوهخت كه ئهگهر سهربگرێت نهرێنییانه بهسهر دهسهڵات و ههژموونیاندا دهشكێتهوه. چاودێران پێیان وایه سێ بژارده له بهردهم كازمیدان؛ یان به ههواو ئارهزووی هێزه سیاسییهكان ههڵپهڕێت و بهمهش متمانهی پهرلهمانی بۆ حكومهتهكهی مسۆگهر دهكات، یان به خستنهگهڕی لێزانی و كارزانییه سیاسییهكهی لیستێكی تێكهڵه له پاڵێوراوان پێكبێنێت كه جێگهی ڕهزامهندی شهقام و هێزه سیاسییهكانیش بێت و بهختی ئهم بژاردهیهش خراپ نابێت له وهرگرتنی متمانهی پهرلهمانی، یاخود داوای لێبووردن بكات و دهست لهكار بكێشێتهوه. به گوێرهی پێدراوه ههبووهكانی ئێستای سهر گۆڕهپانی سیاسی، چاوهڕێی ئهوه دهكرێت كازمی بژاردهی دووهم پیاده بكات، چونكه بژاردهی یهكهم ئهزمونكراوێكی شكستخواردووی نهزۆكه، بژاردهی سێیهمیش تا ڕادهیهكی زۆر بهدووره له پیادهكردن، چونكه بژاردهكانی هێزه شیعییهكان مهیله و چۆڕهبڕ بوون، دهرهاویشته نهرێنییهكانی كۆرۆنا و دۆخه نالهباره داراییهكهشی هاتوونهسهر كه به هۆی دابهزینی نرخی نهوتهوه سهریانههڵداوه، ئهمه جگه له ژینگه دهرهكییه فشارهێنهرهكه و ترس و دڵهڕاوكێی لایهنه سیاسییهكان له دووباره سهرههڵدانهوهی خۆپێشاندانه جهماوهرییهكان، ههروهها ترسی هێزه سیاسییه دهسهڵاتدارهكان لهو شیمانه نادیارانهی كه ڕهنگه بۆ ئهوان باش نهبێت. كهواته كێشمهكێشمهكه له نێوان شهقام و هێزه سیاسییهكاندایه، ههردووكیان خاوهن پایه و بنهماكانی كاریگهری و ههژموونن، به دووریش دهزانرێت له دۆخی ئێستادا ئهم پرسه بهلایهكدا بخرێت، بۆیه ههر دهبێت ههردوولای هاوكێشهكه بهیهكهوه ههڵكهن و بهرپرسیاریهتی تهنگژه سیاسییهكه له ئهستۆ بگرن و به چارهسهره مامناوهندهكان ڕازیبن كه دهرهاویشتهی واقعی ئێستان. سهرباری ههموو ئاستهنگ و بهربهستهكانی سهر ڕێگهی كابینه وهزارییهكهی كازمی، كهچی هێشتا ههلهكانی سهركهوتنی زیاترن له شكستهێنانی، بۆیه واپێدهچێت له كۆتایدا لایهنه سیاسییهكان كابینهكهی كازمی تێپهڕێنن، ئهمهش دوای ئهوهی بۆ خستنهدهستی دهستكهوت و دهستبهرداربوونی دهستكهوتهكان، ههموو كارتهكانی بندهستیان خستنهكار. خۆ ئهگهر ئهو سیناریۆیهش سهربگرێت، ئهوا وهرچهرخانێكی ئهرێنی دهبێت له شۆڕبوونهوهی تهنگژه سیاسییهكهی عێراق، سهرهتایهكیش دهبێت بۆ ڕاستكردنهوهی ئاراسته چهوتهكان كه دهمێكه له جوغزه نیشتمانییهكانی خۆیان دهرچوون و لاڕی بوون. بهڵام لهوه گرنگتر و سهخت و دژوارتر، قۆناغی دوای وهرگرتن متمانهی پهرلهمانییه كه پێویستی بهوهیه دهست به چاكسازییه بونیادگهراییهكان بكرێت، گرفته ههڵپهسێردراوهكان چارهسهر بكرێن، بهرهنگاری ئاڵێنگارییه ناوخۆیی و دهرهكییهكان ببنهوه و ئهرێنییانه مامهڵه لهگهڵ گرێكویره سیاسی و ئابووری و كۆمهڵایهتییهكاندا بكرێت، ئهمهش بهوهی ههلی پێكهێنانی حكومهته تازهكه بقۆزرێتهوه بۆ تێپهڕاندنی تهنگژه سیاسییهكهی ئێستای عێراق به دهستپێكردنی چاوخشاندنهوه به بودجهی گشتی و ڕێككهوتننامهكان و شێوازی بهڕێوهبردنی حوكمڕانی، ههموو ئهمانهش له ڕێگهی دابینكردن و باشتركردنی خزمهتگوزارییهكان و كۆششكردن بۆ دهستهبهركردنی دادپهروهری كۆمهڵایهتی له ڕێگهی كهمكردنهوهی جیاوازی زۆری موچهی نێوان هاوڵاتییان بهرزكردنهوهی ئاستی بژێویان، ههروهها لهبهرچاوگرتنی داواكارییهكانی خاوهن پێداویستییه تایبهتهكان و خهڵكانی كهم دهرامهت و كردنی به نهخشه ڕێگایهك كه حكومهتی ئایندهی عێراق لهسهری بڕوات، ئهمه سهرباری ئهوهی پێویسته ئاراستهی كێبڕكێكان بهرهو گۆڕهپانی خزمهتكردنی هاوڵاتییان وهرچهرخێندرێت، چونكه ئهگهر عێراق حوكمڕانییهكی باشتر له ئێستای ههبێت، دهستهبهری دۆخێیك باشتری ئابووری بۆ هاوڵاتییهكانی دهكات، بهو پێیهی عێراق وڵاتێكی خاوهن دهرامهتی كشتوكاڵییه و ژێرخانی ئابووری بههێزه كه دهتوانێت خۆبژێوی خۆی مسۆگهر بكات كه زۆرێك له دهوڵهتانی دهورووبهری لێی بێبهشن.
كامەران رەسوڵ ئێمە هەزار و یەک خەونمان بوو؛ بەڵام خەونەکانیان کردینە بڵقی سەرئاو. ئێمە مشتێ خەونی جوانمان هەبوو و هەر بەو خەونانەشەوە بوینە سوتەمەنی گۆڕان ، هێندە دڵمان بە گۆڕانکاری خۆش بوو دەخیلەیکمان بۆ خەونەکان دانا و بەرژەوەندیە کەسیەکان و تەنانەت دەخیلەی مناڵەکانیشمان شکاند و پارەکەیمان خستە ئەو دەخیلەیە وامان زانی قاسەیکی پارێزراوە دەزەکان دەستیان ناگاتێ کەچی خودی قاسەوانەکانمان لێبونە دز، وامانزانی مرۆڤ گەلێکی پاکن نەمانزانی بەچکه گورگ بە خێو دەکەین! بەڵێ هاتین بە مشتێ خەونی جوان بۆ نیشتیمان. خەونمان بوو بیکەینە بوک؛ بەڵام هەرزو دەڵاڵکانی گۆڕان بە مارەیی چەند کیلۆ دونگ و ئێسقان مامەڵەیان پێوە کردو دەیان شویان لە خێڵی پشیلەکان بۆ دۆزیەوە . خەونی ئێمە ئەوەبوو لە تۆزی پیسی ئەو میکڕۆبانە دای تەکێنین کەچی ئەو بەناو خوێندەوار و زۆربڵێیانەی کە کردبونمان بە سەر گەورە و بەرپرس وەک هێلکەی پیس!؛ پیس بون بونە میکڕۆبگەلێکی تر بە سەر گیانی نیشتمانە خێر لە خۆ نەدیوەکەمان. ئێمە بۆ ئەوە هاتین پەڕی باڵەکانی کۆ کەینەوە، لە جیاتی هێزی(70) و (80) و لە جیاتی دو ئاسایش و پاراستن و زانیاری ؟! باڵێکت بکەینە سوپایەکی بەهێزی پێشمەرگەو باڵەکەی ترت یاسا و ئاسایشی نیشتیمانی، کەچی ئەو دۆ نەدیوانە لە بەر ورگی زلی خۆیان لە بەر چاو بازی برسیەتی سێکسی خۆیان نە میلەتیان بیر ما و نە پێشمەرگە، ئەوان تێر و تێرتر بون و پێشمەرگەش برسی و برسیتر، میلەت ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوت و ڕەجاڵتر ئەبێ کەچی ئەوان هێندە بێ شەرمن هێشتا لە قسە نەکەوتوون و دێن و قسەی زل زل ئەکەن و پارەی زل زلیش لە گیرفانیان ڕۆ ئەکەن. ئەوانەی رۆژێ لە گردەکە پێش خۆمان دابون و عەسای موسامان دابویانە دەستیان! ئێستا ناناسرێنەوە هەیانبو هێندە گۆشتن و قەڵەو بە ئاستەم قسەی بۆ ئەکرا کە ئەڕۆیشت بۆ شوێنێ ورگی نیو کاتژمێر بەر لە خۆی سڵاوی ئەکرد کەچی ئێستا بە پارەی قوتی خەڵک هێندە ڕەشیقە ئەڵێی مامزە؛ هەشیان بو هێندە لەڕ ولاواز ملی ئەتوت سیڕاتەل موستەقیمە کەچی ئێستا ملی بە نۆ بێور ناشکێ، بەڵێ نیشتیمان ویستمان مشتێ بین لە نان نەک ببینە بازوی زۆردار، ویستمان ببین بە چاو تا نایەکسانیەکان ببینین. ببین بە گوێ تا ئازارەکانت ببیستین، ئێمە هاتین ببین بە زمان تاکو قسە بکەین و ڕەخنە لە نادادیەکان بگرین. نا هەرگیز بڕیار نەبوو ببین بە گۆپاڵی دەستی زۆردار بڕیار نەبوو ببینە ئەستوندەگی تاوڵی زۆردار بڕیار نەبوو ببینه هاوکار بۆ هەژارتر کردنی خەڵکی هەژار. نیشتیمان هێشتان هەن ئەو ڕۆڵانەت بێ چاوەڕوانی پاداشت، ئامادەن ئەوەی قوربانیە بیدەن بەڵام ئیدی بڕیار دان بۆیان سەختە چونکه نازانن بەیانی کێی تر مامەڵەیان پێوە ئەکا و ئەیان فرۆشێ هەندێ جاریش ئەڵێن بۆ کێ؟! من خەریکی قوربانیدانم کەچی هەژارەکان و ئەوانەی بۆڵە بۆڵیانە هەمو ڕۆژێ شەڕیانە لە سەر سێڵفی گرتن لە گەڵ چەتەو گەندەڵکاران. کورت و کوردی بۆ سەرانی گردەکە؛ گردەکەمان بۆ چۆل کەن ئەوێ شوێنی خەباتە، خەبات دژ بە نادادی نەک ئێوەی گۆچانی دەستی زۆردار دڵنیا بن بەرەی گەل دەست پێدەکاتەوە ، تا زوە خۆتان کۆ کەنەوە بە خۆشی بڕۆن نەک بە شەق بە زەبری دار.
پەیكار عوسمان - کە "خاڵی سەرەتا" هەڵەبوو، کێشەکە هەر ئەوەنیە، کە قەدی دارەکە بە خواری ئەڕوا. کێشەکە ئەوەیە کە، ڕەگەکەی هەر لەوێدا ئەمێنێتەوە! - خاڵی سەرەتای سیاسەتی ئێمە ئەوەیە کە، "خەتای ئەوە". ئەو هێزێکی دەرەکی بێت یان ناوخۆیی یان سروشتی.. گرنگ نیە،، گرنگ ئەوەیە من بێبەریم و هەمیشە خەتای ئەوە. لێرەوە ئیتر هەموو شتێك ئەکەینە دەرفەتی لێدانی ئەویتر. لێرەشەوە ئیتر دنیا بەرەوپێش ئەڕواو ئێمەش بۆ هەموو پێشهاتێك، هەر دێینەوە ئەوێ و هەر لەو خاڵەداین! - ئەوەش (خاڵی پاراستنی هەڵەیە) چونکە هەڵە لە دانپیانانی "منەوە" دەسکاری ئەکرێ. بەڵام ئەوکاتەی کە لە نەزەری منەوە خەتای ئەوەو لە نەزەری ئەوەیشەوە خەتای منە، ئیتر بەهەردوکمان خودی هەڵەکە ئەپارێزین. ئا لێرەوەیە کە هەمووی پارەی لایەو کەسیش نایهێنێتەوە. چونکە هەر یەك بەوی تر ئەڵێ دزو هەرکەس بیهێنێتەوە وەکئەوەیە قسەکەی ئەو بسەلمێنێ! - هەروەها (خاڵی چارەسەرنەکردنە) چونکە خۆی کێشەکەیە. ئاخر لێرەدا ئامانج ئەوە نیە، چۆن چارەسەری کێشەکە بکەین. ئامانج ئەوەیە، چۆن من بێتاوان و ئەو تاوانباری کێشەکە بێت! یەعنی ئەو کێشەیەی، کە من ئەکا بە فریشتەو ئەو ئەکا بە شەیتان، پێویستە هەبێت. چونکە ئەگەر نەبێت، ئیتر من فریشتەنیم و ئەو شەیتان نیە! لێرەشەوە ئەم عەقڵیەتە، ئەگەر کێشەیەکیش نەبێ خۆی دروستی ئەکاو ئەگەر هەشبێ چارەسەری ناکا، بەڵکو تەنیا ئەیخاتە خزمەتی ئەو شەڕەوە. - بەڵێ خاڵی دەستپێکی عەقڵی سیاسی ئێمە، ئەوەیە کە هەموو دەسکەوتێك هی منەو هەموو شکستێك هی ئەوە. من لە خراپییەکان بێبەریم و ئەو لە باشییەکان بێ بەشە. لێرەوە (جیاوازییەکانیشمان درۆیە)و تەنیا قەرەباڵغییەکی زیادەی ڕووکەشین. چونکە هەموومان لێکچووین لەو ناوەڕۆکەدا! ئاخر جیاوازیی بۆ ئێمە، لەدوای ئەو مەبدەئەوە دەستپێئەکاو هەر ئەوەیە کە ئەو عەقڵەت تێپەڕاندبێ و لە سەرەتایەکی ترەوە دەستت پێکردبێ. - هەروەها (خاڵی نابەرپرسیارێتیشە)و تەواوی گەلانی پێشکەوتوو، لەوێوە پێشکەوتن، کە ئەو خاڵەیان تێپەڕاند. خاڵی نابەرپرسیارێتی ئەوەیە کە خۆتی تیانیت و خاڵی بەرپرسیارێتی ئەوە کە خۆشتی تیایت. ئەوەی کە خۆتی تیایت، تۆی لە فریشتەیی هێناوەتە خوارو ئەویشی لە شەیتانیی دەرهێناوەو هەردوکتان بوونەتەوە بە مرۆڤ، لێرەشەوە هەماهەنگیی دروستئەبێ. ئاخر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەنێوان مرۆڤدا ئەکرێ، نەك لەنێوان فریشتەو شەیتاندا. - هەروەها (خاڵی کەرێتیشە) کەرێتیش ئەوەیە کە لە کۆتایی ڕستەی بیرکردنەوەدا، خاڵێك دائەنێیت و ئیتر بیرناکەیتەوەو هەموو شتێك بەو خاڵە ئەسپێریت! مەسەلەن ئیسلامییت و ئەو خاڵەت داناوە، کە هەموو شتێك خەتای عیلمانیەتە. ئەویتر بە عەکسەوە خاڵەکەی داناوە، بۆ هەموو کێشەیەك ئەڵێ خەتای دینە. یەکێکی تر خاڵەکەی وا داناوە، کە بۆ هەموو شتێك یەك جوملەی هەیە، ئەڵێ خەتای کوردایەتییە. ئەویتر بۆ هەموو شتێك یەك تەفسیری هەیە، ئەڵێ خەتای پارتییە. پارتییەکە بەعەکسەوە، بۆ هەموو شتێك ئەڵێ خەتای دژەپارتییە.. ئیتر ئەمە خاڵی هاوبەشی هەموومانەو هەموومان وەکو یەك لەو خاڵەدا "بیرناکەینەوە"و "بەرئەبینە یەکتر". لەکاتێکا کێشەکان بە "بیرکردنەوەو هەماهەنگی" چارەسەر ئەکرێن. - ئەو خاڵانەش کە دامانناوەو وائەزانین جیاوازییە، لەڕاستیدا هەمووی هەر هەمان خاڵەو خاڵەکەش خاڵی کەرێتی یە. چونکە تۆ لەو خاڵەوە ئیتر بیرناکەیتەوەو تەفسیرێکی پیشوەختت هەیە بۆ هەموو شتێك. ئیتر کە کێشەیەك دێ، خەمی تۆ ئەوەنیە تێیبگەیت و چارەسەری بکەیت، خەمی تۆ ئەوەیە تەفسیرە پێشوەختەکەتی بکەیت بە بەرا. کە ئەمە خاڵی (کەڵەکەکردنی کێشەشە). - ئێمەش کە هەموومان لەو خاڵەداین و کە خاڵەکەش خاڵی کەرێتییە، ئیتر کەرگەلێكی سیاسی دروستئەبێ! کەرگەلێك کە هەمووی بەدیوێکا، کەرێکی ملکەچی ئایدۆلۆژیاکەی خۆیەتی و بەدیوێکیشا، کەرێکی جووتەوەشێنە بۆ گیانی ئەویتر. ئا ئەمە فیلمەکەی ئێمەیە، کە هەموومان ئەکتەرین تیایداو زۆریش کەیفمان بە ڕۆڵی خۆمان دێ و زۆریش گاڵتەمان بە ڕۆڵەکەی ئەو دێ. لەکاتێکا ئەوەی من و ئەوەی تۆو ئەوەی ئەو، هەمووی هەر هەمان ڕۆڵە! - ئەی چیبکەین؟ ئەی هیچ. هەرچیت هەر ئەوەبە، بەس بەو عەقڵەوە ناو بە عەقڵێکی ترەوە. لەو سەرەتایەوەناو لە سەرتایەکی ترەوە. لەوەوەناو لەخۆتەوە. لە هیچ بڕیارێکی پێشوەختەوەناو لە بڕیاری پاشوەختی پاش بیرکردنەوەو تێگەیشتنەوە. لە ڕق و عوقدەکەی تۆوەنا، لەخودی بابەتەکەوە. - (وازیان لە ستەمکار هێناوەو خەریکی نەسیحەتی ستەملێکراون) ئەم قسەیە بەو دیوەدا ڕاستە، کە ڕۆشنبیرو مەلاو قەڵەمبەدەست و مایكبەدەست.. لەبری دژایەتی ستەم و "کلمە حق عند سلگان جائر"، خەریکی جوانکاری ستەم و ڕازیکردنی خەڵكبن بە ستەملێکراویی خۆیان. بەڵام بەو دیوەدا هەڵەیە، کە فیعلەن دۆخێك هەیە، لەوێدا ئیتر، ئەبێ واز لە ستەمکاربێنیت و ڕێك خەریکی ستەملێکراوبیت! چونکە خودی ستەمکارییەکە لەسەر عەقڵیەتی ستەملێکراوەکە دامەزراوەو تا ئەو عەقڵیەتە نەگۆڕێ هیچ لە ستەمکاریی کەمناکاو ناگۆڕێ. - لێرەدا من وەکچۆن باوەڕم بە قەڵەمی شۆڕی ستەمکار نیە، باوەڕم بە قەڵەمی شۆڕشگێڕی ستەملێکراویش نیەو باوەڕم بە قەڵەمی ناوبژیوان و نەسیحەتکەری هەردوکیان و دەرەوەی بازنەکەش نیە. ئەو جیاکاری و دابەشکرارییانە، خۆی لەخۆیدا جۆرێكی ترە لە کێشەو لە ستەمکاری. دیسان ئەمانباتەوە سەنگەرگرتن و "ئەوکوتین"و هەمان ئەو خاڵەی کە مەبەستمە لێ ی دەرچین! - بەڵکو لەڕاستیدا، هەموومان لەناو هەمان دۆخداین و هەموومان بەڕێژەییی ستەمکارین و ستەملێکراویش. نە ستەمکاریی بەتەنیا هی ئەوەو نە ستەملێکراوی بەتەنیا هی منە. هەردوکی هی هەموومانەو یەك تێکەڵەیە نەك دوو جسمی جیا. هەمووشمان ئەبێ دەنگمان بەرزبێ بەرامبەر دۆخەکەو عەقڵیەتەکە، نەك بەرامبەر یەکتریی.
🔹 رزگار رەزا چوچانی - سوید لەم چەند رۆژەی رابردوودا، جارێکی تر کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کەوتەوە ژێر فشار، دەستی عەرەب خرایەوە قورگی تاک بەتاکی خەڵکی کوردستان دەست برا بۆ موچەیان، بەڵام دیسان ئەوانەی هەموو شت سوک دەکەن بۆ یەک چەپڵەو دوو دینار، لەجێی لۆمەکردنی عێراق، لەجێی دەنگ بەرزکردنەوە بەڕووی عێراقدا کەوتنە پاساو هێنانەوە بۆ ئەو دوژمنایەتیەی عێراقییەکان، بێ ئەوەی بپرسن ئەو بڕە پارەیە بۆ موچە بە چ مەرج و رێککەوتنێک دەنێردرێت بۆ کوردستان. لەو نێوان ئەوانەشدا کە کوردن و تا ئەمرۆش بەسەرکەوتنی کوردستان ئاسودەنین، سەیرتر لەهەموویان ئەوانەبوون کە دۆخەکەیان وا وێنا دەکرد، کە ئەگەر کابینەی پێشوو قەرزی نەکردبا، ئێستا عێراق کوردستانی دۆلار باران دەکرد، داهاتی کوردستان هەموو ماڵە هەژارێکی تژی دەکرد لەپارە. بۆیە لێرەدا بۆ منێک کەبەردەوام چاودێری دۆخی وڵاتم کردووە، وەک بەرپرسیارەتی تاک، لە پێناو نەهێشتنی کاریگەری چەواشە بەسەر ئەوانەی ئەم رایانە دەبینن و توانای بەراوردکردنی ئەم ڕایانەیان لەگەڵ رووداوەکان ھەیە، گرنگە کە ئەم چەند خاڵە وەبیر بهێنمەوە. یەکەم : کابینەی پێشوو قەرزی بۆچی کرد ؟ لە سەردەمی کابینەی پێشوودا، چەند رووداوێک بەدوای یەکدا روویاندا، کە زیاتر لەشێوەی روودانی ئەو کارەساتە سروشتییانە دەچوون کۆنترۆڵکردنیان ئاسان نیەو کاتی دەوێت، لەوانە : - وەکو ئەمرۆ نرخی نەوت دابەزی. - خراپتر لە ئەمڕۆ بەشێک لە کۆمپاکانیانی بواری نەوت بەهۆی هێرشی داعش و فشاری عێراق و دابەزینی نرخی نەوت کارەکانیان وەستاند. - عێراق بودجە و موچەی کوردستانی بەبێ هۆ تەنها بۆ شکاندنی شکۆی کوردستان بڕی ( هەندێک کەس چۆن پاساو بۆ ئەنفالکردن و کیمیاباران و وێرانکردنی کوردستان دەهێننەوە، پاساویان بۆ ئەو دوژمنایەتیەی عێراقیش دەهێنانەوە). - داعش بە درێژایی زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر هێرشی کردە سەر کوردستان و شەڕی داعش خەرجییەکی زۆری هێنایە سەر ئەم وڵاتە. - ملیۆنان ئاوارە رووی کردە کوردستان و جیهان لەهاوکاریکردنیان بێ باکانە سەیری دەکرد. ھەموو ئەوانەش بوونە ھۆی سەرھەڵدانی قەیرانی دارایی بۆ کوردستان. کێ دەتوانێت بڵێت یان بیسەلمێنێت، بڕینی میزانیە و موچە لەلایەن حکومەتی بەغداوە، دابەزینی نرخی نەوت و وەستانی کۆمپانیاکانی لە بەرهەمهێنانی نەوت و وزە، سەرهەڵدانی شەڕ بەدرێژایی هەزار کیلۆمەتر، هاتنی لێشاوی ملیۆنان ئاوارە بۆ وڵاتێک، هۆکاری سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی نین ؟ بێگومان هەرکەسێک تەنها یەک زەڕە بەویژدانەوە لەو رووداوانە بڕوانێت، ناتوانێت خۆی لەو راستییە لا بدات، کە هەموو ئەوانە پێکەوە هۆکار دەبن بۆ سەرهەڵدانی قەیرانێکی گەورەی دارایی و ئابوری، بەڵام رەنگە لەگەڵ قبوڵکردنی ئەو راستییەشدا بڵێن دەکرا حکومەت پلانی باشی هەبێ بۆ وەستانەوە بەڕووی قەیرانەکاندا. ئەو پاساوەش دەکرێت رەوابێت، بەڵام دەبێت لە ئەزمونی تەواوی وڵاتانی دونیاش بڕوانین، و بپرسین ئایا کاتێک کە وڵاتە هەرە گەورەو پێشکەوتووەکانی دونیا، دووچاری وەها دۆخێک دەبنەوە، بۆ رزگاربوون لە قەیران چی دەکەن، جگە لەکەمکردنەوەی خەرجی و قەرزکردن و هەندێ چاکسازی ؟ ئەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چی کەمتر لە رێ و شوێنەکانی وڵاتانی دونیای گرتەبەر بۆ رووبەڕووبونەوەی قەیران ؟ پرۆژەی چاکسازی ناردە پەڕلەمان، خەرجی کەمکردەوەو بەشێک لەموچەی فەرمانبەرانی بەناچاری پاشەکەوتکرد، بۆ بەشەکەی دیکەی موچەش قەرزی کرد تا ژیان نەوەستێت. ئایا دەکرێت حکومەت قەرز نەکات و هیچ رێوشوێنێک نەگرێتە بەر، دەکرێت بۆ ئەوەی نەڵێن ئەم حکومەتە قەرزی کردووە : - موچە بە نیوەیش بێت نەیدات. - خزمەتگوزاری پێشکەش نەکات. - خەرجی شەڕ دابین نەکات. - خزمەتی ئاوارە نەکات. - ژیان بوەستێنێت. ئەی ئەگەر ئەمانە نەکات و تەسلیم بە واقعی حاڵی نەمانی داهات ببێت، مانایەک بۆ حکومەت دەمێنێتەوە؟ وەکو حکومەتێکی بەرپرسیار دەناسرێت و قبوڵ دەکرێت ؟ بێگومان حکومەت ئەوەی نەکردبا، نەمانایەک بۆ کوردستان دەمایەوەو نە عێراق بە تەسلیمبوونیشمان رازی دەبوو، بگرە رقی چەند ساڵی شکستی خۆیانیان بە پێشکەوتنی کوردستان دەڕشت، وەکو چۆن لەدوای ریفراندۆم کردیان و دەبابەیان بەسەر لاشەی پێشمەرگەدا برد و لاقەی کچاکانی کوردیان کرد. بەرپرسانی ئەوکاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر باش ئەو راستییەیان دەزانی، کە لەبەردەم روو رێگەدان، یان قبوڵکردنی رەخنەی خەڵکی کوردستان و قەرزکردن بۆ بەردەوامیدان بەژیان، یان تەسلیمبونەوە بە عێراق و قبوڵکردنی ئەو دۆخەی ئێستا بەسەر کەرکوکدا هاتووە. بۆیە رێگەی یەکەمیان هەڵبژارد، رەخنەی خەڵکی خۆیان لە ئەستۆگرت، و تەسلیم نەبوون بە ئیرادەو ویستی دوژمن، شانیان دایە بەر بەرپرسیارەتی، بەدیار بێ نرخ بوونی نەوت و وەستانی کۆمپانیاکان و خەرجی شەڕی داعش و ئاوارە و بڕینی میزانیەو موچەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دۆش دانەمان، وەک هەموو وڵاتانی دونیا کاتێک توشی قەیرانی گەورە دەبن، قەرزیان کرد و بەدابینکردنی نیوموچەش بێت رێگەیان نەدا خەڵکی وڵاتەکەیان زەلیل بێت، وڵاتەکەیان لەبەردەم دوژمندا چۆک دابدات. دووەم : ئایا قەرز هەروا ئاسان دەستی کوردستان دەکەوێت خەڵکی کوردستان و جیهانیش دەزانن، بەداخەوە تا ئەمرۆش زۆر بڕیار و هاوکاری جیهانی هەیە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە ئەگەر رەزامەندی بەغدای لەسەر نەبێت، بە بڕیارو قەرزی بانکە جیهانییەکانیشیەوە. بۆیە لە وەرگرتنی قەرزیشدا، حکومەتی کوردستان پێویستی بە عەقڵ و سیاسەتی سەرکێش هەیە، کە بتوانێ کۆتەکانی عێراقی بوون ببەزێنێت و پارە رابکێشێتە کوردستان، بەڵام ئەوەش پێویستی بەبنەمایەک هەیە کە مەرجەکانی پێدانی قەرز بەدیبهێنێت و دڵنیایی بداتە کۆمپانیاو بانکەکان. ئایا لەکاتێکدا حکومەتی عێراق بۆ وەرگرتنی قەرز هاوکار نەبێت بۆ کوردستان، هونەر نییە حکومەتی هەرێم بتوانێت پارەی جیهان بەهەرناوێکەوە بێت رابکێشێتە وڵاتەکەی و لەو رێییەوە لەجێی تەسلیم بوون بەبەغدا بەردەوامی بە خۆبەڕێوەبەری کورد بدات ؟ ئایا ئەگەر حکومەتی کوردستان لەڕێی پرۆژەکانییەوە بنەماکانی متمانەی قەرز وەرگرتنی فەراهەم نەکردایە بۆ کوردستان، لەسەر چ بنەمایەک دەیتوانی قەرز بکات و بەچ رێگەیەک گەرەنتی گەڕانەوەی قەرزەکانی دەدایە کۆمپانیاو بانکە جیهانییەکان ؟ ئەدی ئەگەر توانیبێتی ئەو بنەمایانە بەدی بهێنێت لەکوردستاندا، جێی خۆی نییە شانازی بە پرۆژەو هەوڵەکانی خۆیەوە بکات، کە ئەو متمانە گەورەی پێ بەخشیووە، هەرێمێکی تەوقدراوی پشتگوێ خراو لەلایەن حکومەتە سەردەستەکەیەوە کە بەغدایە، وڵاتان و کۆمپانیاو بانکەکان بە متمانەوە قەرزی پێ بدەن؟ سێیەم : ئایا زیاد لە پێویست پارە قەرزکراوە ؟ لەبارەی بڕی قەرزەکانەوە، ئەوانەی کە پاساوی بڕینی قوتی خەڵک بۆ بەغدا دەهێننەوە، هەر بەوە ناوەستن رەوایەتی بەسیاسەتی دوژمنکارانەی بەغدا بدەن بەرانبەر بەکوردستان، هەر لەو پێناوەدا لە خستنەڕووی ژمارەی قەرزەکانیشدا بەمەبەست تێکەڵاوکردن و چەواشە دەکەن. هیچ کاتێک بەڕوونی ناڵێن قەرز بۆچی کراوە، لەو بڕە قەرزەی باس دەکرێت، چەندی بۆ موچەی خەڵک و پرۆژەی خزمەتگوزاری بووە، چەندیشی بریتییە لە هەق دەستی کۆمپانیاکان ؟ کەسیش توانای نییە پرسیار لەخۆی بکات، ئایا ئەو ژمارەیە دروستە ؟ ئایا هەموو ئەو ژمارە قەرزە پارەی کاشەو هاتۆتە کوردستان ؟ تا لە وەڵامدا بگاتە ئەو راستییەی، بڕی ئەو قەرزە بەشێکی زۆری هەقدەستی کۆمپانیاکانە، کە کاریان بۆ دۆزینەوەو دەرهێنانی وزە، نەوت و گاز کردووە لەکوردستان، ئەو وزەیەی تا ئەمرۆش بەشی زۆری موچەی پێ دابین دەکرێت، ئەو متمانەیەشی بە کوردستان داوە قەرزی دەست بکەوێت لە کاتی قەیران و کارەبا و سوتەمەنی ناوخۆشی پێ دابین بکات. چوارەم : کێ قەرزەکانی کابینەی پێشوو دەداتەوە و بەچی دەدرێتەوە ؟ راستە کابینەی پێشوو، لەپێناو نەوەستانی ژیان و تەسلیم نەبوونی کوردستان قەرزی کرد، خۆشبەختانە بەهۆی پرۆژە گەورەکانی وەبەرهێنانیشیەوە، هێندەش متمانەی بۆخۆی دروستکردبوو قەرزی پێ بدرێت. بەڵام تا ئەمرۆش کابینەی پێشوو بۆخۆی قەرزەکان دەداتەوە، رەنگە خوێنەر بپرسێ لەکاتێکدا کابینەی نوێ پێکهاتووە، چۆن کابینەی پێشوو قەرز دەداتەوە ؟ وەڵامی ئەو پرسیارەش بۆ خەڵکی ئاگا روونە، بڕوانە ئەم هاوکێشەیە : - تا ئەمڕۆ لە داهاتی نەوت قەرز دەدرێتەوە، داهاتی نەوتیش بەرهەمی پرۆژەکانی کابینەی پێشووە، جگە لە پرۆژەکانی کابینەی پێشوو بۆخۆی، هێشتا هیچ وەبەرهێنانێکی دیکە لەو بوارەدا نەکراوە تا هاتبێتە بەرهەم و قەرزی کابینەی پێشووی لێ بداتەوە. - تا ئەمرۆش موچەی فەرمانبەرانی کوردستان، بەشێکی بە داهاتی نەوتی کوردستان و بەشەکەی دیکەشی لەو بڕە پارەیە دەدرێت کە لە بەغداوە دێت، ئێ داهاتی نەوت بەرهەمی کابینەی پێشووە، ئەو بڕە پارەیەش کە لەبەغداوە دێت، لە ئەنجامی رێککەوتنی کابینەی پێشوو و حکومەتی عێراقە. خۆ لەدوای رێککەوتنەکەی کابینەی پێشوو، لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستان تەنها رێککەوتن لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ کراوە، بەڵام بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی حکومەتی عێراق، پەڕلەمانی عێراق ئەو پرۆژە بودجەیەی قبوڵ نەکرد و رەتکرایەوە، بەو هۆیەوە رێککەوتنەکەی نێوان هەردوولاش، هەڵوەشاوەتەوە، دەبێ لەگەڵ حکومەتی داهاتوو رێکبکەوین. • کەواتە دابینکردنی موچەو دانەوەی قەرزەکانیش کە ئێستا دەدرێنەوە، لە بەرهەمی پرۆژەکانی و لە ئەنجامی رێککەوتنەکانی کابینەی پێشوو خۆیەتی، جگە لەوانە هیچ پرۆژە و رێککەوتنێکی دیکە تا ئەمرۆ نەگەشتۆتە بەرهەم تا قەرزی لێ بدرێتەوە. • یان خۆ دەکرێت، کەدەگوترێت قەرزی کابینەی پێشوو دەدەینەوە بڵێن لە بەرهەمی پرۆژەکانی کابینەی پێشوو قەرزی کابینەی پێشوو دەدەینەوە.
ئەبوبەكر كاروانی ئەمڕۆلەکەس شاراوە نی یه کوردستانی باشور بەیەکێک لە وێستگە هەرە هەستیارو چارەنووس سازەکانی خۆیدا تێپەڕدەبێت. سپاردنی بەردەوامی چارەسەری کێشەکان لەڕابردوودا بەداهاتوو، کەڵەکەبوونی قەیرانەکان، پەردەپۆشکردنی ناتەواوی وکەلەبەرەکان ، بەڕێوەبردنی هەرێم لەڕوانگەی بەرژەوەندی بەرتەسکی حیزبی وگروپی ونوخبەیەکی دیاریکراوو دابەشبوونی ئەم نوخبە لەزیاد لە ئاستێکدا لەناوخۆیدا،لەسۆنگەی کینەی مێژوویی ولاوازی ناسیونالیزم و کێشمە کێشیان لەگەڵ یەکتر بەهۆی هەستکردن بەناعەدالەتی لەدابەشکردنی گەندەڵی وئیمتیازی ناڕەوادا ، درێژەکێشانی دابەشبوونی ناوچەکانی هێزو نفوزو نەبوونی هیچ سازان وستراتیژێکی هاوبەشی نیشتمانی ڕاستەقینەو پابەندکەر، دۆخی هەرێمیان گەیاندە بنبەستێکی سیاسی ڕاستەقینە. بنبەست بەو مانایەی نوخبەی حوکمڕان توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی لەدەست داوە ، بێ ئەوەی نوخبەو ستراتیژو جێگرەوەیەکی سیاسی تر لەئارادابێت وتوانای گەیشتنە دەسەڵات وخستنە ڕووی چارەسەری جیاوازی هەبێت. بەکورتی دووحیزبە حوکمڕانەکەی هەرێم تاڕادەیەکی بەرچاو لە حوکومڕانی وبەڕێوەبردنی هەرێمدا شکستیان خواردووە. لەسی ساڵی ڕابردووی حوکمڕانیاندا جەگە لە بەفیڕۆدانی بەشێک لەتوانا نیشتمانیەکان، لەده ستدانی چەندین دەرفەتی مێژوویی بۆ هەڵسانەوەو لەسەرپێی خۆ وەستان، نەیانتوانی چارەسەری قەیرانی دەسەڵات بکەن، بچنە قۆناغی دوای شەڕی ناوخۆو خاك وهێزەکان وئیرادەی هەرێم یە ك بخەنەوە ،.دەست لەململانێ تەقلیدی وگەمە بچوکەکانی نێوانیان هەڵگرن ولێپرسراوانە پێکەوە بیربکەنەوەو هەوڵی زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا بدەن ، ڕێزو شکۆبۆ پەڕلەمان وحوکومەت ودامەزراوە نیشتمانیەکان بگێڕنەوەو ئاستێکی ماقوڵ لە یاساسەروەری وحوکمی دامەزراوەکان بێننە کایەوە، ژێرخانێکی ئابوری بۆ هەرێم دروست بکەن بۆ ئەوەی سیمای ئۆردووگابەخۆوە نەگرێت و نەبین بەکۆیلەی میراتگرانی دژایەتی کوردو خواستەکانی لەبەغدا لەبەرگێکی نوێ وکۆنەپەرستانەی مەزهەبیدا.، ئەمانەی سەرەوەو چەندان شتی تر ڕاستین وحاشالێکردنیان ئاسان نیە.بەڵام لەپاڵ ئەمەدا کوردبوون وهاوڵاتی بوون وتەنانەت ئینسانی بوون وئەخلاقی بوونمان داوای ئەوەمان لێ دەکەن ، هەرێمی کوردستان وەك قەوارەیەکی سیاسی دەستوری، بەری ڕەنجی سەدان هەزار قوربانی وسەدەیەك تێکۆشان ، سەرچاوەی ئومێدی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان ، لەم ململانێ وبێ ئاسۆییە جیابکەینەوەو وەك بیلبیلەی چاومان بیپارێزین. ،بیر لەهیچ چارەسەرێ نەکەینەوە پێگەو بوون وئایندەی بخاتە مەترسیەوەو نادیدە بگرێت.چونکە لە ڕاستیدا ئەوە چارەسەرنیە وبیرکردنەوەیە لە دۆخی دێوانەگی ونالێپرسراوێتی سیاسی وئەخلاقیداو وماڵوێرانی وداڕووخانی ماددی ومەعنەوی بەدوادادێت.ڕەنگە هەندێکمان بەجوانی وەك ئەوەی پێویستە لە بایەخی نەتەوەیی وڕوحی وئەخلاقی ودەروونی ئەم قەوارە بۆئێستاو دواڕۆژی خۆمان وتەنانەت بۆ ژیانی تاکەکەسیمان تێنەگەین ، تاخوانەخواستە لە دەستمان دەچێت،ئیتر ئەوسا دەزانین سەبارەت بەیەکە یەکەمان وکۆمەڵ وگەل ونەتەوەکەمان چی ڕوویداوە چ کارەسات ومەرگەساتێکمان بەسەردا هاتووە . وتراوە سروشتی مرۆڤ وایە زۆر قەدری نیعمەت نازانێ تالەدەستی نەچێت.کوێرێک بەتەواوی نرخی چاووتوانای بینین دەزانێت تاچاوساغێک. بۆیە بائاوڕێک لە مێژوودوێنێ ی خۆمان بدەینەوەوهەندێک پەند وەربگرین، بۆنموونە باکه مێک لەسەر شوێنەوارە مەیدانی وڕوحی ودەرونیەکانی ڕوخانی میرنشینی بابان بەتایبەتیش لەسەر نوخبەی سیاسی ودینی وئەدەبی وکۆمەڵایەتی ئەوسەردەمە بووەستین و بزانین ئەو کارەساتە چ حەسرەت وداخ وزامێکی قوڵی ڕوحی لەدوای خۆی بەجێ هێشتووە. بەچ شێوازێك بەراوردی دۆخی سەردەمی میر نشین وئەو هەست بە شانازیەی هەیانبووە لەگەڵ واقیعی داگیرکاری ڕۆمیان دوای ئەوە دەکەن.چۆن هەندێ چاویان بەو واقیعە نوێیە هەڵنەهاتووەو توانای ئەوەیان نەماوە لەسلێمانی داگیر کراودا بژین وسەریان هەڵگرتووەو لە غەریبی ودوورە وڵاتیدا سەریان ناوەتەوەومردون. بابگەڕێنەوە بۆ دوقەسیدە بەناوبانگەکەی نالی وسالم و بزانین گڕی چ حەسرەت وهەست بەبێ بەشی ولەدەستدانی شکۆمەندییەك ئاگری بەرداوەتە جەرگ ودڵیان وبۆنسۆی لە هەناویانەوە هەڵدەستێ وئێمەش دوای سەدو پەنجا ساڵ بەشداری ماتەمینی دڵتەزێن وڕوح هەژێنی لە دەستدانی بە تەعبیری ئیبن ئادەم سەڵتەنەتی بابان دەکەن؟.سالم لەوڵامی نامە وهەواڵپرسینە شیعرییەکەی مەلاخدری نالی دا دەڵێت: لەوسایەوە کە حاکمی بابان بەدەر کران نەیدیوە کەس لەچیهرەیی کەس جەوهەری هونەر سەیوان پڕە لە شەخسی ستەم دیدە خوارو ژوور هەر قەبری پڕ غەمانە لەهەر لادەکەم نەزەر سوتادڵم بەحاڵەتی جۆباری سەرچنار لێڵاوە چەشمەساری وەکو چاوی بێ سە بەر تالەوەسفی سلێمانی دوای ڕوخانی بابانەکاندا دەڵێت: شارێکە پڕلەزوڵم ومەکانێکە پڕ لە شین جایێکە پڕلەشۆرو وڵاتێکە پڕ لە شەڕ.زۆربەشمان ئاگامان لە قەسیدە بەناوبانگەکەی شێخ ڕەزاهەیە لەبیرم دێ سلێمانی کەدارولمولکی بابان بوو.لەکاتێکدا لێمان ڕوونە واقیعی میر نشینی بابان ، نمونەیی نەبووە.ململانێی نێو خۆیی لەسەردەسەڵات وبەوڵات وەرکردنی لەشکری عەجەم وڕۆم وپەلکێشکردنیان دژبەیەکتر هەروەك نەوەتەکانی لەمەڕ خۆمان،بە شێ لەسیماکانی ئەومیرنشینە پێکدەهێنن.کەچی سەرەڕای ئەوە ، کاتێ خاوەن هۆش وگۆشانی کورد هەل ومەرجی ژیان لە سایەی بابان ودوای ئەودا بەراورد دەکەن ، ئاگری پەی بردن بەجیاوازی نێوان ئەو دووژیانە خەریکە دەیانکات بە قەرەبروت وهەستکردن بەکەرامەت وڕێزی ئادەمیزادی خۆیان لەدەست دەدە ن و ئاوات بەمردن دەخوازن.دەبێت دڵنیابین دۆخەکە بۆ ئێمەو هەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوەو ڕەنگە کارەسات بارترو ناخ سوتێنەتر بێت چونکە ئێمە ژیانکردووانی دوای هەزاران شەهیدو ئەنفا ل و کیمیاباران وپرۆسەی کورد قڕانین. بەجۆرێك ئەگەر، خوانەخواستە خەونێکی زەندەقبەرو مێردەزمەیەکی لەو جۆر ببێت بەڕاستی، نەك هەر هەست بەکەرامە ت وەك ئەندامی نەتەوەیەکی ڕەتێنراوو جەزرەبە چەشتووی ناو مێژووی نوێی ناوچەکە لەدەست دەدەین،بەڵکو هەست بە حەیسیەت وکەرامەتی ئینسانیشمان تاڕاددەیەکی زۆر نامێنێ .بەڵکوو بۆ بەشێکی بەرچاوومان ژیانکردن دەبێتە بارێکی گرانی تاقەتپڕوکێنی قبوڵ نەکراو.هەموو ئەمە لێمان دەخوازێت لەم ڕوەوە هەموومان چاوکراوانە لەشانۆدا بین ولێپرسراوێتی تەواوو بێ ئەملاو لا لە ئەستۆ بگرین. چونکە ئەوە لێپرسراوێتی هاوبەشی دام ودەزگاکان،پارتەکان، ڕێکخراوەکان، نوخبەکان وتاکەتاکەمانە ، بەسیفەتی هاوڵاتی وئەندامی گەلی کوردستانی باشورو کائینێکی خاوەن عه قڵ وئەخلاق. خۆمان بەهەندێ سەراب ولێکدانەوەی کاتی ولایەنگرانەو ناوچەگەریی وگروپیی بەرچاوتەنگ وزەزۆك نەخڵە تێنین. پێمان وانەبێت هەرێمی کوردستان لە هەموو بارو دۆخێکدا گرەنتی مانەوەی هەیە.قومار بەسەر ئایندەی هەرێمی کوردستانەوە نەکەین. ئەوەی کردیشی دەستی بگرین ولێی قبوڵ نەکەین.
دڵشاد عەبدولڕەحمان یەکێک لەومافەگرنگانەی کەکورد لەدەستوری عێراقدا بەحسابی خۆی یەکلایی کوردبوەوە ،مافی بەکارھێنانی سەرچاوەسروشتیەکانی وەک نەوتە،بەڵام لای عێراقیەکانی تر ،سامانی سروشتی مڵکی ھەمووگەلی عێراقەودەبێ بەپێی ڕێژەی دانیشتوان دابەش بکرێ.ئەوە نزیکەی دەساڵە مشتومڕوململانێ لەنێوان ھەرێم وبەغدالەسەر ئەوپرسەھەیەو بەشێوەیەکی گشتی سەرجەم ھێزەسیاسیەکان پشتگیری حکومەتی ھەرێم بوون لەوپرسە،تاڕادەیەکی زۆریش بەغدا بەحوکمی دیفاکتۆ بەوەڕازی ببوو کەھەرکەس نەوت وداھاتی خۆی بۆخۆی ،بەڵام بەداخەوە بەھۆی خراپ بەکارھێنانی داھاتی نەوت ووئیدارەدانێکی سەرنەکەوتوانەی ئەوسکتەرە گرنگە لەھەرێم ،لەوەدەچێ ھەرێم نەتوانێ پارێزگاری لەودەسکەوتەبکاو ھەربۆیەشە ھەرێم ڕایگەیاند کەئامادەیە ھەموو نەوت ڕادەستی بەغدابکات ولەبەرانبەردا بەغدا بودجەی بەپێی ژمارەی دانیشتوان بۆبنێرێ.ئەم بڕیارە ئەگەر لەئێستادا ھەرێم ڕزگارکالەشکستێکی دارایی گەورە ئەوالەداھاتوداخەڵکی کوردستان بێبەش دەکالەوسامانە گرنگە وتوشی زیانێکی گەورەی دەکا ،ئەمەش بەڕەچاوکردنی ئەوڕاستیەی کەئەگەر لەئێستادا بەشی ھەرێم نزیکەی لەسەدادوانزەی بودجەی عێراق بێ ئەوابەدڵنیاییەوە لەدەساڵی داھاتودا بەشی ھەرێم ، بەڕەچاوکردنی زیادبونی ڕێژەی دانیشتوان زۆر بەخێرایی لەپارێزگاکانی دەرەوەی ھەرێم لەچاو زیادبونێکی کەمی دانیشتوان لەھەرێم ،ئەوائەوبڕە بودجەیەی بۆھەرێم دێ بۆ لەسەداحەوت وکەمتریش دێتەخوارێ،بەوەش خەڵکی کوردستان لەداھاتی سامانە سروشتیەکانی خۆی بێبەش دەبێ و زەرەرمەندی ئەم تەسلیمکردنەوەیەی نەوت دەبێ بەبەغدا.
پشکۆ ناکام ـ...... زۆر جار کە دزێک لەقافا ئەگیرێ و ناچار ئەکرێ چی دزیوە بیگەرێنێتەوە لە ترس و شڵەژان و خۆپەرستی خۆیەوە نەک هەر ئەوەی کە دزیوێتی بەڵکە چی شتی گیرفانی خۆیشێتی ئەگەڕێنێتەوە بۆ ساحێبی شتە دزراوەکان ، ئەمە ڕێک ئەو حاڵەتەیە کە ئەمڕۆ دەسەڵاتی بنەماڵە تێی کەووتوە، پاش ئەوەی جەن ساڵێکە قووتی خەڵکیان لرف لێیا و نەوتیان بەتاڵان برد و بوون بە یەکێک لە بنەماڵە موڵتی ملیاردێرەکان ناوچەکە ، نە پاشوکەوتی مووچە و نە ئەو ڕاو و ڕێوییەی کردیان فریایان کەوت و ئێستا لە لێواری ئیفلاسی وەک حکومەت نزیک بونەتەوە ( هەروەک چۆن دوێنێ بە بە بەغایان ئەووت : پوڕەی نیە ..موفلیسە !!) ئەمڕۆ نەک بەشە نەوتەکەی بەغا بەڵکو ئامادەن هەرچی نەوتێک شک ئەبەن بییەن بە " سۆمۆ" و لەمەودوا نەوت ، بەنزین ، گاز ، گازی چەرخ ، دیزڵ ، نەوتی پەرەمێز و هەرچییەکیان شک برد بە مەمنونی ودەست گرتن بەسنگەوە رەوانەی ناوەندی ئەکەن ئەمەش لە جاکە و سەغێتی و هەست بە بەر پرسیارێتیان بەرامبەر بە میللەت نیە بەڵکو لە دوای چەن ساڵێک لە پەیڕەو کردنی سیاسەتێکی مافیانە بوە لە هەژارکردنی خەڵک و دەڵەمەن کردنی خۆیان ، دەنا هەر ئەو سێ چوار کەسەی بنەماڵە بوون لە کابینەی پێشووی بەناو حکومەت بە بەغایان ڕائەبوارد لە ناردنی نەوت و هەر ئەمڕۆ بە سبەیان لەگەڵ کرد و پێشیان ئەووت : شۆڤێنیە، مەزهەبیە ، گەندەڵە دژ بەکوردە و دەیان لەو وەسفە سواو و هەزار بار بوە، تەنانەت جارێکیا سەرۆكی بنەماڵە ووتی کە مالکی تەیارەی ئێف/16 ئەکڕێ بۆ ئەوەی لە کوردستان و بیرە نەوتییەکانی هەرێم بات !! بەڵام ئێستا کە کار لەکار ترازاوە و هیچ پاساوێکی دەستوری و یاساییان نەماوە و ناتوانن درێژە بەو سیاسەتە سەقەت و پڕ لە ساختەچێتیە بەن دیسانەوە : السلام علیکم بەغا ، ئێوە گەورە و ئێمە بچووک ، ئێوە فەرمان ڕەوا و ئێمە مورید ، ئێوە سەغی و ئێمە موحتاج . تکایە مووچەی فەرمانبەرانمان بۆ ئێمەی هەتا ماووین عێڕاقی سەرف بکەن ، چونکە ئێمە لە قوماری " ئابووری سەربەخۆ" دۆڕانومانە و خوا ئەوە بگرێ ڤێری قوماری کردین... كاتێک دەسەڵاتی هەولێر بێ ئومێد بوو لەوەی تورکیا پارە شاراوەکانی داهاتی نەوت بەئاسانی ناگەڕێنێتەوە بۆ حکومەتی بنەماڵە تا بەتەواوی هەموو خزمەتگوزارییەکانی خۆی جێبەجێ نەکا بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە لێیان و هێرش کردنە سەر پێشمەرگەکانی باکورەوە هەیە لە قەندیل و پاش فەزیحەی ملیار دۆلارەکەی ئامۆزایەکی سەرۆکی بنەماڵە و دابەزینی نرخی نەوت ئیتر دەسەڵات لە "ساجی علی" نزیک" نزیک بۆتەوە بە تایبەتی کە ڕق و توڕەیی خەڵک لە کوڵانایە و دەسەڵات مەترسی ئەوەی لێنیشتوە کە ئەگەر چارەسەرێکی ئەوە وەزعەی خۆی دروستی کردوە نەدۆزێتەوە لەوانەیە توقینەوەیەکی جەماوەری دروست ببێ بەمەش کورسی حوکمڕانیان ئەلەقێ ئەو کاتە نە نەوت نە گاز نە تورکیا نە جاشەکانی لیبیا فریایان ئەکەوێت ، بۆیە زوو کەوتنە خۆیان و بەختەوەری سەرۆکی بەناو ئەنجومەنی وەزیرانلە پشت شاشەی سکایپەوە بریاری دەرکرد کە رووی هەرچی بۆرییە نەوتەکانە بکەنە بەغا بەرامبەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران نە بادا وا لەسەریان بشکێتەوە کە پەشیمانیی سفر هیچ بەدەستەوە .... خەڵک زۆر هاواری کرد گوێیان لەکەس نەگرت ، کە خەڵک لەسلێمانی لە نارەزایەتیا جوونە سەر جادە سەرۆکی بنەماڵە ووتی : با بۆخۆیان هەر هەڵپەڕن !! ئەوە بەغا نەبوو ئابووری سەربەخۆی لە هەولێر پەیڕەو کرد ، خۆئەوە بەغا نەبوو پاشەکەووتی مووچەی داهێنا ، ئەوە بەغا نەبوو نەوتی هەرێمی بەتاڵان برد و بە هەڕاج کردیە دیاری بۆ تورکیا ، ئەوە بەغا نەبوو بە هەرێم بڵێ موفلیس ، ئەوە بەغا نەبوو داهاتی گومرگ بماشێتەوە ، ئەوە بەغا نەبوو پارەی ئەمریکا و حولەفا بۆ شەڕی داعیش بخاتە تەنکەی باخەڵییەوە و بازرگانی نەوتیش لەگەڵ داعش بکات ،خۆ ئەوە بەغا نەبوو هەرچی پارەیەک بۆ بەرنگاری کورونو هاتبێتە هەرێم بخاتە قاسەی بنەماڵە و داوای خێر و خێرخوازی و سەدەقە لە خەڵک بکات ، ئەوە بەغا نە بوو بە داهاتی هەرێم جاشی کوردی سەر بنەماڵە و پەروەردەکراوی تورکیا بنێرێتە لیبیا ، ئەوە بەغا نیە کە دەرماڵەی زیندانیانی سیاسی هەرێم بدزێ دابەشی نەکات ،خۆ ئەوە بەغا نەبوو دەغیلەی هاوکاری نەخۆشەکانی شێر پەنجە دەست بەسەرابگرێ و خەشنۆشی کات ، ئەوە بەغا نەبوو بڵێ کە من مووچەم نارد چەن هەفتەیەک بیشارنەوە و بڵێن بەگۆڕی مەرحوم پارە نەهاتوە ، ...و....و... هەموو ئەمانە و دەیان فرت و فێڵی تر، دەیان تاکتیکی دژ خەڵک ، دەیان و سەدان خروقاتی سیاسی و ویژدانی و ئابووری و نەتەویی و نیشتمانی و ئەخلاقی ، دەیان فێڵ و درۆ لە دەرخستنی ژمارە راستەقینەکانی داهاتەکان ، دەیان جار بێ حورمەت کردنی میللەت و بچووک بوون و بوون بە قەزەمی خۆیان لە ئاست داگیرکەر و ناحەزە دێرینەکانی کورە ، هەر هەمووی بەوە شکایەوە کە دان بەوەیا بنێن قاسەکانی حکومەت بەتاڵن، بەڵام قەت و بۆ یەک جار جورئەتیان نەکرد بڵێن : بۆ،،؟!! لەو هەموو داهات و پارەی بەغا و یارمەتی ئەملاولا و هاوکاری دەوڵەتانە چۆن حکومەت هەپی بەیازی بەدەستەوە مایەوە! قەت جورئەتیان نەکردوە راستی و واقیعەکانی پشت دیارنەمانی ئەو هەموو داهاتانە بە خەڵک بڵێن ، قەت...: (تۆ بڵێی ئەوە بەغای کوڕی باشی ئەمڕۆ و شۆڤینیەیەی دوێنێ شەو بە دزییەوە بەتاكی کردبێتەوە ؟) گەرچی دەسەڵاتی کوردی ئەم هەنگاوی مل کەچ کردنەی بۆ ئەمری واقیعی ئابووری کوردستان و داواکردنی پەنابەرێتی لە بەغا زیاتر لەترسی کورسییەکەی خۆیەتی نەک لەبەر بەتەنگەوەهاتنی بۆ ماف وداواکارییەکانی خەڵک بەڵام لە هەمان کاتیشا دان نانێکە بە فەشەلی کۆمیدیای" ئابووری سەربەخۆ" بە سیناریست و دەرهێنەر و هەموو ئەکتەرەکانییەوە و رەنگ دانەوەیەکی یارییە مناڵانە ئاساکەی " ریفڕاندۆم" و پشت بەستن بە نەوت تەنها بۆ خۆ دەوڵەمەن کردن و نەفامی لە ئاست سیاسەتی ئابووری و جونیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەوت و بەشداری پێ نەکردنی حکومەت و پارلەمان لە بریارە سەختە ئابووریەکان و دانانی تاجی بنەماڵە لەسەروو هەموو ئیعتیبار و ئاسایشی ئابووری و قودسیەتێکی میللیەوە ، من بێ گومانم لەوەی گەر دەسەڵاتی هەرێم لە بەغا بوایە ئامادە نەئەبوو یەک دیناریش بۆ هەرێم بنێرێ ، بەڵام ئەم غرورەی دوێنێی هەرێم لەوەی (لەگەڵ عێڕاقا دراوسێیەکی باش ئەبین )!! بۆ ( هەموو هەر عێڕاقیین و هەرێم بەشێکی دانەبڕاوی عێڕاقە)!! باشترین سەلماننە کە دیکتاتۆرەکان بۆ مانەوەیان لە دەسەڵاتا هەموو یارییەک ئەکەن و وەک چەرخ و فەلەک گوژمێک بۆ ل پێشەوە و گوژمەکەی تریان بۆ دواوەوەیە ، دەسەڵاتی هەولێریش لەو یارییە شارەزایە و ئەهێنێ پێی بڵێین : موبارەک...
خالید رەزا بەپێێ شیکردنەوەی داتاکانی توشبوانی کۆرۆنا لە هۆلەندا، کە لە لایەن پەیمانگای نیشتمانی بۆ تەندروستی و ژینگە(RIVM) ی هۆلەندیەوە کراوە، گەیشتۆنەتە ئەو ئەنجامەی کە لە 81٪ ئەوانەی توش ئەبن، یان بەسوکی ئەیگرن یان هیچ نیشانە یەکیان تیا دەرناکەوێ. ئەوانەی کە نیشانەکنایان تیا دەر ناکەوێ، سەرچاوەیەکی نادیار ئەبن بۆ بڵێوکردنەوەی ڤایرەسەکە. بەپێێ زانیاریە زانستیەکان کە تائیستە بلاوکراونەتەوە، ریژەیەکی کەم لە منال و میرد منداڵ توش ئەبن و کەمترین یان لێ مردوە. ڤایرە سەکە زیاتر زەفەر بەو کەسانە ئەبات کە نەخۆشی تریان هەیە وەک (نەخۆشیەکانی کۆ ئەندامی هەناسەدان، شیرپەنجە، شەکرە و نە خۆشیەکانی دڵ)هەر کەسێک یەکێ یان زیاتر لەم نەخۆشیانەی هەبێ و پەتاکە بگرێ(تەمەن رۆلی نامینی) ئەگەری (مردن)ی لە (مان ) ی زیاترە. هەر بەپێێ داتاکان لە هۆلەندا، زۆرترین ئەوانەی کە مردون تەمەنیان لە 65+ هەتا 96 ساڵ بوە. لەم تەمەنانەش دا، دیسان نەخۆشیەکانی تر رۆلێ گەورەی هەبوە. کۆرۆنا بوەتە مۆتەکەی عومریان و کوشتونی! یەکەمین نەخۆش لە هۆلەندا 27/2/2020 دەستنیشێن کرا. بەڵێم وەک (RIVM) بلاوی کردۆتەوە، ڤایرەسەکە لە 15/2 وەوە لە هۆلەندا بونی هەبوە. ئەو فەترەیەی پێویست بوە هەتا توانیوێتی لەناو لەشی مرۆڤەکاندا گەشەبکا و، نیشانەکانی وەک :بەرزبونەوەی پلەی گەرمی، تەنگە نەفەسی، لوت تەڕبون و کۆکە و پژمین یان تیا دەر بکەوێ. بۆیە ئەگەر لە ناوچەیەک کە بۆیەکەم جار نەخۆشیک ی تیا دەر ئەکەوێ بەمانای ئەوە دێ، کە ڤایرەسەکە نزیکەی ٢ هەفتە لەوە و پیش بونی هەبوە، یان لە شوینەکە، یان لە ناو لەشی مرۆڤەکەدا. کۆرۆنا هەرەشەیەکی ترسناکە و سەرتاسەری دنیای گرتۆتەوە. تا ئێستە هیچ ولاتیک زاتی ئەوەی نەکردوە، سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا دا رابگەیەنێ، بە پێچەوانەوە زۆر بە حەزەرێکی ئەرێنی یانەوە هەندیک ولات دەستیان کردوە بە شلکردنەوەی رێوشوینەکان و، دلیان بەوە خۆشە بە گرتنە بەری ڕێوشوینەکانی خۆپاراستن توانیویانە بەربەست لەبەردەم خیرا بڵێوبونەوەی ڤایرەسەکە دابنین، هەتا بەتەواوی ژیرخانی تەندروستی ولاتەکانیان (نەخۆشخانە، یەکەی چێودیری چر، کەرەسەکانی تێستکردن و توانای رۆژانەی تێست...) ئامادە ئەکەن. هەمو لیکدانەوەکان بەو ئاراستەیەن کە ڤایرەسەکە خەڵکێکی زۆر توش ئەکات، بەشێک لەوانەش دژەتەن لە لەشیاندا دژ بە ڤایرەسەکە دروست ئەبێ. هەتا ژمارەی ئەم کەسانەش زۆرتر بن، ئەگەر توشبونی خەلک کەمتر ئەبنەوە. هەمو ئەمانە لە پێناوی پاراستنی ژیانی مرۆڤەکاندا ئەکەن.کۆرۆنا گورزی گورچک بری لە ژیرخانی ئابوری و تەندروستی دنیا دا، ئەو زیانەی کۆرۆنا لەو چەند مانگەدا گەیاندویتی، چەند ساڵیکی ئەوێ هەتا ئاسەوارەکانی بەتایبەت لە ڕوی ئابوریەوە نەهێڵرێ.بیگومان خزمەتی ژینگە و کەمکردنەوەی قوربانیەکانی هاتوچۆشی کردوە لە ئەرز و ئاسمان و دەریاوە.
