پەری مامەسێنی عێراق یٔێستا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی سیاسی بێ وێنە بۆتەوە . ناڕەزایی گەورە سەرانسەری وڵاتی گرتۆتەوە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان یٔێران و یٔەمەریکا زۆر جار لە شەقامەکانی عێراقدا یاری دەکات .حەشدی شەعبی و میلشاکان لەودێو کۆنترۆڵی دەولەتەوە خۆیان وەک حکومەتیکی سەربەخۆ کار دەکەن لە وێنەکەدا یٔیران کێشە گەورەکەیە لە عیراق و بە گشتی لە کەنداودا هەرچەند ڕەنگە لوبنان و سوریا و یەمەن خراپترین کێشەی ناوچەکە بن دەستی یٔیران لەوێ ھەبیت، بەڵام بە تۆخی عێراق خالی ستراتیژیی یٔیرانیەکانە. یٔەمریکا پێشتر زەمینەی زۆری لەدەستداوە بۆ یٔەوەی بژاردەی باشی هەبێت لە عێراق و کەنداودا ، بەڵام دەبێت لانیکەم خۆی بەدوور بگرێت لە دۆڕاندنی یەکلاکەرەوەی پێویستە هاوکاری عێراق بێت بەدیهێنانی یٔاشتی و سەقامگیری ناوخۆیی بەدابینکردنی یارمەتی لەچاکسازیی حوکمڕانی و یٔابووریی. ھاوکاری عێراق بێت بۆ دروستکردنی هێزی یٔەمنی بۆ یٔەوەی لەسەر پێی خۆی بوەستێت بێ یٔەوەی پێویست بکات بترسێت یان پشت بە هیچ هێزێکی دراوسێ یان هێزی دەرەوەی خۆی ببەستێت . پێویستی قەناعەت بەعێراقییەکان بکات بەوەی یٔەمریکا لەبەرژەوەندیی یٔەوان ڕەفتار دەکات و بەسادەیی خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ھەردوولا دەکات نەوەک وەک هێزێکی داگیریکەری دیفاکتۆ ، بەڵکو ڕۆڵی سەرەکی دەبینیت بۆ پشتیوانی سوپاو هێزی یٔاسمانی عێراق دۆستی عیراقیەکانە. دواجار یٔەمریکا پێویستی بە یٔەرکێکی جێگیر هەیە کە یارمەتی عێراق بدات پلانی کۆنکرێتی هەبێت ، بەڵام دروستکردنی عێراقێکی بەهێز و سەربەخۆ یٔەو یٔامانجەیە کە بەڕاستی گرنگە .دواجار کاریکی باشە عیراق و یٔەمریکا ھەنگاو بۆ ریکەوتنی دریژخایەن دەنین کە داوا دەکات یٔەمریکا خۆی پابەند بکات بە هەوڵی بەردەوام بۆ یٔەوەی عێراق وەک نەتەوەیەک دەرکەوێت کە دەتوانێت پێداویستی و چاوەڕوانیەکانی گەلەکەی بەدی بێنێت.
عەدالەت عەبدوڵڵا کاتی ئەوەیە لەسەر دیاردەیەکی تری سیاسیی واقعی ھەرێمی کوردستان بوەستین، کە رەنگە، بەبێ ئەوەی بە وردی رەچاومان کردبێت، ھۆکارێکی ئەو قەیرانانە بێت کە تیایاندا ئەژین و سەرچاوەیەک بێ لەسەرچاوەکانی گەندەڵی و بگرە تێکچوونی پەیوەندیی نێوان کۆمەڵگەو سیاسەت-یش، کە بەداخەوە، لەدواھەمین ھەڵبژاردندا، ھەڵبژاردنی (٣٠/٩/٢٠١٨ز)، زۆر بەڕوونی وەدەرکەوت کاتێک کە نزیک بە نیوەی خەڵکی دەنگدەری ئێمە بەشدارییان لەپرۆسەی دەنگداندا نەکرد، ئەمە جگە لە نزیکەی (٥٠) ھەزار دەنگی بەتاڵ کە ئەوەش، ھەر خۆی، ئاماژەیەکی تری ناڕەزایی بوو لەواقعی سیاسی ھەرێم و، دەبڕی ئیرادەی رەتکردنەوەی بەخشینی جارێکی تری متمانەش بوو بە پارتە سیاسییەکانمان، بەجیاوازی رەنگ و ئاراستەو ئایدیۆلۆژیایانەوە. لێرەدا مەبەست لەدیاردەی (سەرکردە) بێدەسەڵاتەکانە لەناو پارتە سیاسییەکان، ئەو سەرکردانەی کە بە ناو و ناونیشان پلەی (سەرکردە)و ئەندامی سەرکردایەتی، یان ناونیشانی تری ھاوشێوەی سەرکردایەتییان لە پارتەکانیاندا ھەیە، بەڵام لەواقعدا، لەئاست ژمارەیەکی تر لەسەرکردەو کاراکتەری ناو پارتەکانیان، کەمترین دەسەڵات و کاریگەرییان لە بڕیارو ھەڵوێستەکاندا نییەو لە باشترین حاڵدا رۆڵی سەرکردەی کارتۆنی دەگێڕن!، واتە تەنھا ناو و پێگەیان، وەک ژمارە، لە ھەندێ بڕیاردا بەکاردەھێنرێت و بەھۆیانەوە شەرعییەت بەو سیاسەت و ھەڵوێست و بڕیارانە دەدرێت کە پێشوەخت لەحزبدا، لەلایەن کەسێک، یان چەند کەسێکی دیاریکراوی سەرکردایەتیی حزبەکەوە، داڕێژراون و یەکلاکراونەتەوەو ئەوانیش تەنھا رۆڵی ملکەچییان لەسەرەو ھیچیتر!. بێگومان، راستە، ئەم دیاردەیە، تەنھا لەناو ژیانی سیاسی و واقعی حزبایەتیی ئێمەدا نییە. ئەمە حاڵی کایەی سیاسی و حزبایەتیی زۆربەی وڵاتانی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و رۆژھەڵاتە بەگشتی. لەم ناوچەیەدا، دیموکراسی تائێستا بەشێک نییە لەکولتوری سیاسی تاوەکو حساب بۆ بیروڕای جیاوازو بڕیاردانی بەکۆمەڵ بکرێت و پەراوێزخستن و فەرامۆش روونەدات. کاتێک کە "فاروق سەبری"، نوسەرو سیناریستی بەتوانای میسری، چیرۆکی شانۆگەریی (الزعیم) دەنوسێت، کە یەکێک بوو لە بەناوبانگترین کارە شانۆییەکانی وڵاتی میسرو جیھانی عەرەبی لەساڵی(١٩٩٣ز)دا، باش دەزانێت کە واقعی رژێمە سیاسییەکانی ناوچەکە، واقعی تاکڕەوێتییەکی سیاسیی پەتیی کۆمەڵێک (سەرکردە)و (رابەر)ە لە حزب و دەوڵەتداو ھیچیتر، نەک واقعێکی سیاسیی کراوە بەڕووی جیاوازی و ئازادیی بیروڕاو سەرکردایەتیکردنی بەکۆمەڵ. پەیامی ئەو شانۆگەرییەش، کە گەورە ئەکتەرانی میسری لەبابەت (عادل ئیمام) و ھاوشانۆکارانی، زۆر بوێرانە، لەسەر تەختەی شانۆ و بۆ ماوەی ٦ ساڵی تەواو(١٩٩٣ بۆ ١٩٩٩م) نواندیان، ئەگەر بەدیوێکدا، پەیامی رووتکردنەوەی ھەقیقەتی دیکتاتۆرییەت و تاکڕەوێتیی سەرکردەو رابەرەکانی ناوچەکە بووبێت، ئەوا بە دیوەکەی تردا، ریسواکردنی ئەو ملکەچی و بێدەسەڵاتی و زەلیلییە سیاسییەش بوو کە سەرکردەکانی تری تێدا دەژین، چ وەزیر بن، یان سەرکردەو کادری حزبی، بەتایبەتیش لەسایەی رابەڕە تاکڕەوو دەستەوتاقمەکانیاندا. سەبری، دەیەوێت بڵێت: تاکڕەوێتی ھەر بەتەنھا بەرھەمی زگماکییانەی سەرکردەی نەخۆش و تاکڕەو نییە، بەڵکو زادەی بێدەنگیی ئەوانەشە کە لە رواڵەتدا بەشێکن لە سیستەمەکە، جا لەفۆرمی دەوڵەتدا بێت یان حزب، بەڵام لەناو سیستەمەکەدا، وەک بوکەڵە بەکاردەھێنرێن و لەبەرامبەر کۆمەڵێک ئیمتیازات و لەبەر ترسنۆکی و دەستگرتنیان بە کورسی و پارەی دزراوی میللەتەوە، ئەم دۆخە لە زەلیلی و ملکەچی قبوڵ دەکەن و دەبنە ھۆی چەسپاندنی زیاتری پایەکانی تاکڕەوی و دیکتاتۆرییەت و زۆرداریی سەرکردەکانیش. واقعی کوردستانیش، ھەر ھەمان شتە. ئێمە چەندین پارتمان ھەیە کە ژمارەی سەرکردایەتییەکانیان لە سەرو (٤٠ ) بۆ (٥٠) و بگرە لە سەد کەس زیاتریش ئەبن، بەڵام لەتەواوی ئەو ژمارە گەورەیەدا، تەنھا چەند کەسێکی دیاریکراو کۆنترۆڵی تەواوی بڕیارو سیاسەتەکانیان کردووە، ئەوانیتر ئەرکیان تەنھا ملکەچی و وەرگرتنی ئیمتیازاتە لەبەرامبەر ئەم ملکەچییەدا!. ئەوانە، نەک ھەر سەرکردەی کارتۆنی و بێدەسەڵاتن، نەک ھەر کەسانی ھەلپەرست و داماڵراون لە خەسڵەتەکانی کاراکتەری سەرکردە، بەڵکو بە بێدەنگی و قڕقپییان لەدەیان بڕیارو سیاسەتی ھەڵەی حزبەکانیان، ھێندەی تر تاکڕەوی لەناو حزب و دەوڵەتیشدا دەچەسپێنن و حزبی سیاسیش لەھەموو بەھاو پرەنسیپ و چەمکێکی فکری و ئەخلاقی و سیاسی بەتاڵ دەکەنەوە، رەگێکی قوڵی ستەمکاریی سیاسی و دیکتاتۆرییەتیش، ھەر لەناو ئەم دیاردە مەترسیدارەدا چەکەرە دەکات و ئەستووردەبێت، بەداخەوە.
د. ئهنوهر محهمهد فهرهج لهبارهی حوكمڕانی و ئهگهری گهندهڵییهوه: سیاسهتكردن و حوكمڕانی یهكێكه له تایبهتمهندییهكانی ژیانی مرۆیی، ههبوونی دهسهڵات به فۆڕمه جیاوازهكانییهوه بهڵگهی ئامادهیی كۆمهڵگهیهكی مرۆیی رێكخراوه، بونیادنانی دهسهڵاتێكی یاسا سهروهرو ههڵقوڵاوی رهزامهندی خهڵك رێگهی گهشتنه به سهقامگیریی و خۆشگوزهرانی هاوڵاتیان. كرۆكی سیاسهتكردن و حوكمڕانی بریتییه له هێز، سهرچاوهی هێزیش دهكرێت مادی و بهرجهستهبێت وهك: سهربازی، ئابوری، كهلتوری یان تهكنهلۆژی، یاخود دهكرێت پرۆسهی گۆڕینی هێزی مهعنهوی بێت بۆ هێزی مادی وهك بهكارهێنان و گۆڕینی ئینتیمای ئایین و نهتهوهو خێڵ و ناوچهگهرێتی یان رهزامهندی خهڵك بۆ هێزی مادی و بهگهڕخستنی له سیاسهتكردندا. له روانگهی ئهم تێگهشتنهوه سیاسهتناسی واته زانستی مامهڵهكردن لهگهڵ هێزو دهسهڵاتدا، سیاسهتكردنیش وهك پرۆسه له پهیوهندی نێوان مرۆڤهكاندا خۆی نمایش دهكات، واته له دروستكردنی كاریگهری و باڵادهستی بهسهر ئهوانیتردا دهردهكهوێت، ئهوهش له رێگهی ویست و رهزامهندی خۆیانهوه دهبێت یاخود به ناچاركردن و ملكهچكردنیان دهكرێت، واته حوكمڕانی و سیاسهتكردن پرۆسهیهكی دوو سهرهیه: به ئهندازهی ئهوهی چاوهڕوانی ئارامی و ئاوهدانی و خۆشگوزهرانی لێدهكرێت، هاوشانی ئهوهش مهترسی خراپ بهكارهێنان و گهندهڵی و نائارامی و جهنگ و وێرانكاریی لێدهكرێت. لێرهوه چهند پرسیارێك رووبهڕوومان دهبێتهوه: بۆچی دهسهڵاتهكان بهرهو گهندهڵی و زۆرداری و ستهمكاری ههنگاو دهنێن؟ چۆن چاكسازیی له حوكمڕانیدا دهكرێت؟ بۆچی و به چ ئامانجێك چاكسازیی بكهین؟ یهكهم: چاكسازیی له چیدا؟ خێراترین وهڵام بریتییه له دووباره داڕشتنهوهی ئهندازهی دامهزراوهیی، واته چاكسازیی له بونیادهكاندا نهك له رووكهشدا، واته گۆڕین و دروستكردنی دامهزراوهی نوێ، هاوكات گۆڕین و ههمواركردنی یاساكان و پهیڕهوو رێنماییهكان، كه دهرئهنجام دهبێته هۆی گۆڕینی پهیكهرو پێكهاتهو ئهركی دامودهزگاكان. له چییهتی چاكسازیدا، دیاریكردنی فاكتهرهكانی چاكسازیی سیاسی گرنگه له پێش چاوبن، وهك: (سهقامگیریی حكومهت، ئازادییه گشتییهكان، بهشداری سیاسی خهڵك، فرهیی سیاسی، جێگیریی كاری پهرلهمانی وهك نوێنهری خهڵك، شهفافییهت و لێپرسینهوه، توانای حكومهت بۆ وهڵامدانهوهی داواكاری خهڵك، بهرجهستهكردنی دادگهریی، دژایهتیكردنی گهندهڵی). یهكێك لهو نموونانهی له ئهزموونه جیهانییهكاندا باسدهكرێن بریتییه له حكومهتێكی بچووكترو خێراترو بهكارهێنانی كهسانی شایستهو راهێنراو، كهسانی پیشهگهرو پسپۆر (تهكنۆكرات) كه چاویان لهسهر زۆرترین بهرههم و كاربێت، نهك كهسانی سیاسی كه ههمیشه به دوای بردنهوهی ههڵوێستی سیاسی و بهرژهوهندی حیزبیدا دهگهڕێن! كێشهی ههرێمی كوردستان لهوهدایه، حوكمڕانی به پلهی یهكهم وهك دهستكهوتی پله پایه بۆ حیزبه بهشداربووهكانی حكومهت تهماشا دهكرێت نهك ئامرازێك بۆ خۆشگوزهرانی خهڵك، بۆیه دهبینین له كاتێكدا خهڵكی دوچاری بێ مووچهیی و بڕینی قوتی ژیانی كراوهتهوه، حیزبهكانی حكومهت ههواڵی وهرگرتنی پۆستی بریكاری وهزیر یان بهڕێوهبهری گشتی له حكومهتدا بڵاودهكهنهوهو وهك سهرچاوهی هێزی پشكی خۆیان له حكومهتدا نمایشی دهكهن. دووهم: چۆن چاكسازیی بكرێت؟ به رهچاوكردنی ئهزموونی وڵاتان سێ رێگه ههیه بۆ چاكسازی: یهكهمیان ئیرادهیهك له خودی دهسهڵاتهوه، دووهمیان بهناچاریی بههۆی فشاری دهرهكی یان ناوخۆییهوه، سێیهمییان چاكسازی وهك خاڵی بهیهكگهیشتن و سازانی نێوان دهسهڵات و ئۆپۆزسیۆن و داواكاری خهڵك. بێگومان باشترین رێگه بۆ چاكسازیی بریتییه له بهیهكگهیشتنی ئیرادهی نوخبهی سیاسی و مهدهنی و داواكاریی جهماوهری خهڵك. گونجاوترین میكانیزم بریتییه له چاكسازیی بههۆی ئامرازهكانی حوكمڕانی پشتیوان به داواكاریی و رهزامهندی جهماوهری، خاڵی دهستپێكی ههره گرنگیش پرۆسهو سیاسهته گشتییهكانی حكومهته، چونكه چاكسازیی تهنها دروشمی گهوره نییه، بهڵكو میكانیزم و نهخشهی ووردی پێویسته. كهواته بۆ وهڵامدانهوهی پرسیاری چۆن چاكسازی دهكرێت؟ دهبێت بیرو هۆش و سهنجهكان بخرێنه سهر پرۆسهی داڕشتن و جێبهجێكردنی سیاسهته گشتییهكان له بوارهكانی: نیشتهجێبوون، خوێندن و فێركردن، تهندروستی، زیادكردنی ههلی كار، دابینكردنی خزمهتگوزاییه گشتییهكان، دیاریكردنی ئاستی كهمترین و زۆرترین موچه ..هتد. كێشهی ههرێمی كوردستان لهوهدایه، سهرهڕای ئهوهی ههمووان بانگهشهی چاكسازیی دهكهن، حكومهت خۆی به خاوهنی پرۆژهی چاكسازیی دهزانێت، كهچی ئهوهی به كرداری دهبینرێت ههنگاوی یهكهمیان لهسهر حیسابی بژێوی و مووچهی فهرمانبهرانی راستهقینهی ههرێم جێكردۆتهوهو ئهوانهی سهرچاوهی گهندهڵی و خراپ بهكارهێنانی دهسهڵاتن هێشتا له لوتكهی ههرهمی سوودمهندبووانن له داهاتی ههرێم. سێیهم: بۆچی چاكسازیی بكرێت؟ پشتبهست بهو سهرهتایهی كه كردهی سیاسی كردهیهكی ئامانجداره، پێویسته بهڕوونی وهڵامی ئهو پرسیارهمان لابێت كه له پێناو چ ئامانجێكدا چاكسازیی دهكهین؟ بێگومان ئهمهش پێویستی به روونی ئایدیاو دیدگای دروستكهری بڕیارهوه ههیه. لهگهل ئهوهی چاكسازی كردهیهكی سیاسییه به رێگهیهكی یاسایی ئهنجامدهدرێت بهڵام لهپاڵ ئهوانهدا زۆرجار ئامانجێكی ئابوریشی ههیه كه پهیوهندیداره به ژیان و گوزهرانی خهڵكهوه. لێرهوه وهڵامدانهوهی پرسیارهكه دهستپێدهكات، له بیرو ئهندێشهی حوكمڕاناندا چاكسازیی چ جیهانێك دروست دهكات، ههروهها له چاوهڕوانییهكانی خهڵك چاكسازیی بهكوێ دهگات؟ له ئهزموونه جیهانییهكاندا، بۆ چاكسازیی سیاسی (لانی كهم) دوو دیدگاو جیهانبینی جیاواز باس دهكرێت، یهكهمیان ئهنجامدانی چاكسازییه له روانگهی (لیبراڵیزمی نوێ)وه به مهبهستی بهتایبهتكردنی كهرتی ئابوری و گهیشتن به بازاڕی ئازاد و بهستنهوهی سیستمی سیاسی و ئابوری وڵات به سیستمی سهرمایهداری جیهانیهوه. روانگهی دووهمیان بریتیه له چاكسازیی به مهبهستی دادگهریی كۆمهڵایهتی، واته پشتگیریی چینه ههژارو مامناوهندهكانی كۆمهڵگا له پێناو گهشتن به ئاستێكی گونجاوی خۆشگوزهرانی خهڵك. كێشهی بانگهشهی چاكسازی له ههرێمی كوردستاندا تێكهڵكردنی دیدگاو جیهانبینییهكانه، لهلایهك سیاسهتهكانی لیبرالیزمی نوێ پهیڕهو دهكرێت و لهلایهكی تریشهوه له گوتاریی سیاسیدا بهڵێنی دادگهریی كۆمهڵایهتی و بگره سۆسیالیستی به خهڵك دهدرێت. له ئهنجامدا بێزاری و ناڕهزایی گهورهی لێدهكهوێتهوه، چونكه له ئهنجامی بڕیارو سیاسهتهكانهوه بژاردهیهكی سیاسی و ئابوری له ناو حیزبه حوكمڕانهكان و پهراوێزهكانیاندا دهبنه سهرمایهدارو دهوڵهمهندی ههڵتۆقیو، زۆرینهی خهڵكیش ههژارترو بێبهشتر دهبن. بهكورتی: كاتێك دهتوانین باس له پرۆژهیهك بۆ چاكسازیی سیاسی بكهین، سێ رهگهز بوونیان ههبێت: 1. به روونی و ئاشكرا چییهتی چاكسازیی دیاریبكرێت، واته چاكسازیی له چیدا؟ نهك به گشتی و تهمومژاوی باسی چاكسازیی بكرێت یان بڵێین له ههموو شتێكدا ! 2. میكانیزمهكانی چۆنیهتی پرۆسهی چاكسازیی دهبێت دیارو بهردهوامبن، واته به ههوڵی كاتی و بهمهبهست و ئامانجی كورتخایهن ناوترێت پرۆژهی چاكسازیی، بۆیه دهبێت میكانیزمهكان دۆخهكه بگۆڕن بۆ دۆخێكی باشتر. 3. ئاراستهی پرۆسهی چاكسازیی و ئامانجی چاكسازیی پێویسته رووی له ئهرێنێ بێت، واته به ئاڕاستهی چاكهو خێری گشتی بێت، نابێت به بیانووی چاكسازیی ژیان و بژێوی خهڵك سهختترو خراپتر بكرێت و ژیانی كهمینهیهكیش ههڵكشێت بهرهو ئاسمان. * پرۆفیسۆر له زانسته سیاسییهكان
هەندرێن شێخ راغب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا رۆژی 21ی ئابی 2020 دۆزینەوەی گەورەترین كێڵگەی غازی لە دەریای ڕەشدا راگەیاند كە 320 ملیار مەتر دووجا غازی سروشتی تێدایە. ئەمە هەواڵێكی سادە نیە، پڕیەتی لە ئەگەرو بیروبۆچونی تازەو جیاواز لەسەر ناوەوەی توركیاو دەرەوەی توركیا. وە هەواڵێكی دڵخۆشكەرو گرنگیشە بۆ كورد؟ لەوەتەی دەوڵەتی توركیا دامەزراوە، گیرۆدەی وزەیە، سەرچاوەی نەوتو غازی سروشتی نیە، كێشەی قوڵی توركیا وزە بووە، بۆیە لەگەڵ هەر چوار دەوری خۆی بەردەوام تەنگوچەڵەمەو پتەپتی بوو..بەربینگی ئەم دەوڵەتو ئەم دەوڵەت دەگرێت لەسەر قەیرانی وزە، كە بەڕاستی كێشەی بنەڕەتی ئەمنی قەومی توركیا بووە. ئێستا توركیا خەریكی گەڕانو دۆزینەوەی سەرچاوەی وزەیە ئەوەتا بڕی 320 ملیار مەتر دووجا غازی سروشتی دۆزیوەتەوە.. لێرەوە زۆر پرسیار دێنە گۆڕێ؟ ئایا سیاسەتی توركیا بەرامبەر كەركوك دەگۆڕێت، چونكە توركیا نەوتو غازی كەركوكی بە موڵكی خۆی زانیوە، زۆر دژی كورد بووە لەسەر پرسی كەركوك، كۆسپو تەگەرەی بەردەم كورد بووە لەعێراق بەهۆی كەركوكو نەوتو غازەكەیەوە، توركەكان بە بۆنەو بێ بۆنە دەیانگوت كەركوك شارێكی توركیایە.. ئێستا توركیا كە خۆی ببێتە خاوەنی نەوت و غازی سروشتی، ئایا ئەم هەستیاریو حاجەتو موڵكەی دەوێت؟ ئایا گۆڕانكاری بەرامبەر كوردی عێراق دەكات لە سیاسەتی ستراتیژی خۆی؟ ئایا رازی دەبێت كەركوك شارێكی ناو چوارچێوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بێت لە دوارۆژدا..ئێستا كە خۆی خاوەنی نەوتو غاز بێت، ئیدی چ بیانویەكی بۆ دەمێنێتەوە دژایەتی كوردی عێراق بكات؟ لەكاتێكدا وەك جەمسەرێكی گەورەی سونە كێشەی زۆر قوڵی لەگەڵ عێراقی شیعە هەیەو دەترسێت شیعەكان بگەنە سەر سنوری بۆیە كیانی سونەی كورد دراوسێ بێت، ئەهوەنترە لەروی پێگەی جیۆسیاسی توركیاوە؟؟. بەڵام هێشتا دوو دۆسیە ماون؟؟.. یەكێكیان بوونی پەكەكە لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان..دووەمیان كاریگەری كیانی كوردی لەسەر بیست ملیۆن كوردەكەی ناو دەوڵەتی توركیا، كە خۆمان دەزانین گەورەترین پارچەی كوردستان لە چوارچێوەی توركیایە..بۆیە ئەگەر ئەم ناكۆكیو دوژمنایەتیەشی بمێنێت، ئەوا لانی كەم تەماعو دوژمنایەتی وزەی بەرامبەر هەرێمی كوردستانو كەركوك نامێنێت، واتە بەشێكی گرنگی ناكۆكی قوڵی توركو كوردی عێراق چارەسەر دەبێت. بەڵام ئایا توركەكان وا بیردەكەنەوە؟ ئەمە پرسیارێكە لەداهاتوو وەڵامەكەی لای توركیا خۆیەتی..بە بۆچونی من گرنگە دوای ئەوەی توركیا دەبێتە خاوەنی وزە، بیر لەوە نەكاتەوە هەر تەنها چەكو چۆڵی سوپای پێ بەهێزبكات، بەڵكو خۆشگوزەرانی، ئاوەدانی، هەلی كار، بەهێزكردنی پرۆسەی سیاسیو دیموكراسی ئەولەویەتی پارەی وزەكەی بێت. ئەگەر ئەوە نەكات ئەزمونی فەنزوێلا، ئەزمونی لیبیا، ئەزمونی عێراق، ئەزمونی یەمەن بەشێوەی دیكە لەناو دەوڵەتی توركیا دووبارە دەبێتەوە، ئەوكاتەش وزەكەیان وەك ئەوەی ئێمە دەبێتە میحنەتو داغیان دەكات. بەهۆی دۆزینەوەی وزەو نەوتو غاز، نابێت توركیا غرور بیگرێت، وا هەست بكات هێزێكی زۆری پەیدا كردووە، چونكە هەموو ئەوانەی توركیا سیاسەتیان لەگەڵ دەكاتو ركابەریان لەگەڵ دەكات، لە توركیا زیاتر خاوەنی وزەنو دەهێندەو سەد هێندە وزەیان هەیە، هەر بۆ نمونە عێراقو ئێران سەد بەرامبەر خاوەنی وزەن، بۆیە چەكی وزە بەدەست توركیاوە هەر لەسەرەتاوە ئەم كاریگەریەی نیە، بەڵام بەنسبەت كێشەی كورد لام وایە جێگای بایەخە، كە دەبێت كورد ورد مامەڵە بكات. هەم لە باكورو هەم لە باشورو رۆژئاوا، بەشێكی زۆر سەرەكی ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان ئەوەبوو دەستی كورد نەگاتە وزەی سوریا، هەمیش خۆی دەست بگرێت بەسەر وزەی سوریا. ئایا كوردستانی سوریاو عێراق دوای دۆزینەوەی وزە لەلایەن توركیاوە لە سیاسەتی بنەڕەتی توركیا دەگۆڕێن. یان توركەكان عەقڵیەتی نەژادیو دژە كوردو مافە رەواكانی گەلی كورد فڕێ نادەنو زیاتر مكوڕ دەبن لەسەر نەژادپەرستیان..پێویستە بە باری باشەكە هاوكاری بیركردنەوەو سیاسەتی توركیا بێت، كە ناوچەكەو توركیاو كورد قازانجی لێ دەكەن. ئەگینا ئەزمونی وزەی توركیاش گەڕێكی دیكەی ئاریشەو ئاژاوە دەبێت لەناو ئەم گەلە بەشمەینەتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. كە یۆنانو میصرو كوردو ئێرانو سوریاو توركیاو ئیسرائیلو سعودیەو عێراق دەخاتە ناو ململانێیەكی دیكەی پڕ رقو نەژادیو رەتكردنەوەو دوژمنایەتی..هیوا دەخوازین توركیا ئەزمونی قوڵی لە سیاسەتی وزەو نەوتو غازی سەد ساڵەی دەوڵەتەكانی ناوچەكە وەرگرتبێت. بەڵام هەرگیز كورد نابێت كەم سەیری ئەم وەرچەرخانە بكات، ئەمە زۆر پەیوەستە بە كێشەی كوردەوە.
فهرهاد حهمزه محهمهد * كۆتایی هاتنی داعش و 16 ی ئۆكتۆبهر خاڵێكی وهرچهرخانی گرنگ بوو له ژیانی كۆمپانیای نهوتی باكوور چونكه ههموو ئهو كێڵگه نهوتیانهی دوای حوزهیرانی 2014 له دهستی دابوو هاتهوه ژێر ڕكێفی خۆی و ڕهوتی بهرههمهێنانی نهوت ئاسایی بوهوه . ئێستا دوای تێپهڕبوونی 3 ساڵ بهسهر ئاسایی بوونی دۆخهكهدا دهتوانین دۆخی نهوتی كهركوك لهم چهند خاڵهی خوارهوهدا كورت بكهینهوه :- 1- ڕۆژانه بڕی بهرههمهێنانی نهوت و غاز به ووردی ئاشكرا دهكرێت به جۆرێك وێستگه به وێستگه , كێڵگه به كێڵگه دهخرێنه روو . 2- ئاشكرا كردنی بڕی نهوتی ههنارده كراو بۆ پالاوگهكانی ناوخۆ چ به بۆڕی چ به تهنكهر . 3- تۆماركردنی بڕی نهوتی ههنارده كراو بۆ دهرهوهی وڵات ( توركیاو ئوردون) . 4- ڕۆژانه وهزارهتی نهوت له تهواوی پرۆسهی بهرههمهێنانی نهوت ئاگادار دهكرێتهوه ئهوانیش له ڕێگهی خۆیانهوه مانگانه نووسراوی ڕهسمی بۆ لیژنهی وزهی پهرلهمانی عێراق دهنێرن . 5- تا ئێستا هیچ چاودێر و پهرلهمانتارێك نهیتوانیوه گلهیی و گازنده له نادیاری بڕی بهرههمهێنان بكات ئهویش لهبهر شهفافیهتی پرۆسهكه. 6- سهبارهت به داهاتی ئهو نهوته ئهوا ئهركی كۆمپانیای سۆمۆیه كه ڕۆژانه نهوتهكه له كۆمپانیای نهوتی باكوور وهدهگرێت و له ڕیگهی گرێبهستی یاساییهوه به وڵاتانی جیهانی دهفرۆشێت واتا داهاتهكهی زۆر شهفافهو كۆتایی ههموو مانگێك به ووردی له رێگهی كهناڵهكانی راگهیاندنهوه بڵاودهكرێتهوه . 7- كێڵگهكانی كۆمپانیای نهوتی باكوور له توانایاندایه نزیكهی (375)ههزار بهرمیل بهرههم بێنن بهڵام ئهو ژمارهیه به پێی پێویستی رۆژ ئهگۆڕێت . ئهوهی جێگهی سهرنجه له پرۆسهی بهرههمهێناندا ڕهچاوی ڕێنماییه زانستی و ئهندازهییهكان دهكرێت به جۆرێك گوشاری زیاد له پێویست ناخرێته سهر كێڵگهكان و له توانایخۆیان زیاتر ماندوو ناكرێن كه له ئایندهدا كاریگهری لهسهر تهمهنی كێڵگهكه دهبێت . بهرههمه نهوتی و غازییهكان بهرههمه نهوتییهكان :- بهشێكی زۆری نهوتی بهرههم هاتوو بۆ دابینكردنی پێویستی ناوخۆ بۆ پاڵاوگهكان دهچێت بهم چهشنهی خوارهوه 1- پاڵاوگهی بێجی (80 ههزار بهرمیل )ههر چهنده هێشتا نهگهڕاوهتهوه دۆخی جارانی . 2- پاڵاوگهی خهبات :- له دوای كاول بوونی پاڵاوگهی بێجی وهزارهتی نهوتی عێراق بۆ دابین كردنی سووتهمهنی بۆ سنووری پارێزگای موسڵ گرێبهستێكی لهگهڵ كۆمپانیای كار گروپ واژوو كرد كه بهو پێیه ڕۆژانه 100 ههزار بهرمیل نهوت له ڕِِێگهی بۆڕییهوه ڕهوانهی پاڵاوگهی خهبات دهكرێت ، له بهرامبهر پاڵاوتنی ههر بهرمیلێك نهوت 10 دۆلار وهربگرن بهڵام حاڵی حازر دوای نۆژهنكردنهوهی بهشێكی پاڵاوگهی بێجی ئهو بڕه كهمكراوهتهوهو نرخی پاڵاوتنیش دابهزیوه . 3- پاڵاوگهی بازیان :- ئهمانیش ڕۆژانه به پێی ههمان گرێبهستی سهروو 38 ههزار بهرمیل نهوتیان له ڕێگهی تهنكهرهوه بۆ دهچێت بۆ دابین كردنی سووتهمهنی بۆ سنووری شاری كهركوك بهڵام ئێستا ئهم بڕِهش كهم كراوهتهوه. 4- پاڵاوگهی كهسك و حهدیسه و گهیاره ڕۆژانه ههریهكهیان تێكرا نزیكهی 10 ههزار بهرمیلیان بۆ دهچێت . 5- پاڵاوگهی كهركوك له توانای دایه تا 50 ههزار بهرمیل بپاڵێوێت بهڵام ئهم بڕهش به گوێرهی ڕۆژ دهگۆڕێت . ئهوهی دهمێنێتهوه ههناردهی دهرهوه دهكرێت بهم چهشنهی خوارهوه 1- بهندهری جهیهانی توركی رۆژانه (50 –110 ههزار ) بهرمیل له ڕێگهی بۆڕییهوه . 2- وڵاتی ئوردن 10ههزار بهرمیل له ڕێگهی تهنكهرهوه . بهرههمی غاز ڕۆژانه لهگهڵ بهرههمهێنانی نهوتدا نزیكهی (400) ملیۆن پێ سێجا غازی هاوهڵ (الغاز المصاحب) بهرههمدههێنرێت كه زۆربهی ڕهوانهی كۆمپانیای غازی باكوور دهكرێت بۆ بهرههمهێنانی پێویستییه غازییهكانی ناوخۆ , بهشێكیشی بۆ پێویستییه هونهریهكانی نهوتی باكوور بهكاردههێنرێت ئهوهی دهمێنێتهوه دهسووتێت . * كۆمپانیای نهوتی باكوور
ئەمین بەكر ئەوەی شەرعیەت ئەدا بەشۆڕش وخەباتی چەکداری لە هەمو دنیادا، داخستن ونەفەس بڕکردنی ڕێگاکانی خەباتی مەدەنی وبێ ئومێد کردنی خەڵکە. کاتێک حکومەتەکانی عێراق بەگشتی و ڕژێمی بەعس بەتایبەت ، ڕێگایان بەهەر خۆپیشاندانێک دەگرت کە داوای ماف وئازادیەکانی بکردایە و بەلێدان و تەقەکردن وگرتن زیندانی کردن، ڕوبەڕووی خۆپیشاندانەکان دەبونەوە ، و هەمیشەش تۆمەت گەلێکی وەکو (عملاو ..بەکرێ گیراو،خونە-خیانەتکار ، مخرب-تێکدەر ، ایاد الاجنبیە-دەستی دەرەکی) دەکردە بیانوی سەرکوت کاری و کوشت بڕو وزیندانی کردن ولەسێدارەدانی ئەو خەڵکە سڤیل ومەدەنیەی داوای مافی ئاسایی خۆیان دەکرد ، ئەمە تایبەتمەندی ڕژێمی بەعس بوو وەک ڕژێمێکی دیکتاتۆر ی نەفرەت لێکراو هەمو ئەوانەی لەدایک بوی ساڵانی سەرەتای هەشتاکان وبەرەو خوارترن کەم تازۆر ئەم جۆرە لەدڕندەیی و تۆمەتبارکردن و شێواندنی ڕاستیەکانیان لەو ڕژێمەو پیاوەکانی بینیوەو ئازاری داون هەر ئەمەش شەرعیەتی دایە شۆڕش وڕاپەڕین .! کاتی خۆی پێمان وابوو ئەم کردەیە تەنها لەهێزێکی فاشیستی وەکو بەعس دەوەشێتەوە و، لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتی بەناو شۆڕشگێڕانی دوێنێ ی کورد ، کۆتایی بەو جۆرە لە ناهەقی وناڕەوایەتی وبێ ئاکاریە دەهێنێت. بەڵام زۆری نەبرد هەقیقەتی ئەم دەسەڵاتدارانەی کورد دەرکەوت کەنەک هەر لەبەعس دەچن، بەڵکو لەزۆر بواردا لەبەعسیشیان تێ پەڕاندوە، بینیمان کاتێک لەپێناو پارەو دەسەڵاتداو لەشەڕەکانی ناوخۆدا بەهەزاران کوڕی ئەم میللەتە داماوەیان لەیەکتری دەکوشت وبەوەش نەدەوەستان ، زیندانیەکانیان پڕکردبو ، بە تۆمەتی خیانەت وخۆفرۆشی ودەستی دەرەکی شەرعیەتیان ئەدایە دیل کوشتن وبێ سەروشوێن کردن ودەربەدەرکردنی لایەنگرانی یەکتری. ئێستاش کاتێک دەسەڵاتدارانی هەرێم خەریکی دزی وتاڵانکردنی نیشتمان و، هەڕاج کردنی سامانەکەین، بۆ بەرژەوەندی خۆیان و وڵاتانی دراوسێ وهەندێک وڵاتی تروو کۆمپانیا مشەخۆرەکانیان و لەژێریی مەنجەڵەکەش پشکی بنەماڵەو نزیکەکانیان مسۆگەر دەکەن ،وە خەڵک ئەمە قبوڵ ناکا و ،داوای مافی خۆی و ژیانێکی سەربەرزانەو بەکەرامەتەوە دەکات ، حاکمانی مەملەکەت و خاوەنی شەرعیەتی خیانەت و خۆفرۆشی ڕاستەقینە ،هەوڵ ئەدەن، نوزە لەئازادی ببڕن و لەڕێ ی ترس وتۆقاندن و گرتن وزیندانی کردن وئەشکەنجە تیرۆرکردنەوە، ڕوبەڕووی هەر جوڵەو خۆپیشاندانێکی هێمنانەی مەدەنی ببنەوە ، زۆر لایان ئاساییە کەرامەتی تاک بەتاکی ئەم میللەتە بشکێنن و،لەبەرچاوی کامێراکانەوە بەشەق ولێدان و،قۆناغەتفەنگ دەنگی ئازادایی خوازان ببڕن ، وەکو ئەوەی دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی زاخۆ بینیمان و پێشتریش لەسلێمانی و هەولێرو دهۆک و شارو شارۆچکەکانی تریش بینومانە کەچۆن جەندرمەی میلیشیاکانی حزب لەژێر ناوی هێزی ئەمنیدا بەردەبنە گیانی خۆپیشاندەرانی مەدەنی و ، هەر بەوەش ناوەستن بەڵکو بەڕیز تۆمەت و تاوانەکانی خیانەت و بەکرێ گیراوی ودەستی دەرەکی و تێکدەری دەخەنە پاڵ ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانەی زاتیان کردوەو داوای مافی خۆیان کردوە ،دەیانەوێت لەم ڕێگەیەوە نەفسیەتی تاکی کورد بشکێنن وئامادەی کەن بۆقبوڵ کردنی هەموو زەلیلی وعەبدایەتێک بۆخۆیان وئاغاکانیان و لەزیندانەکانیشیاندا ولەژێر ئەشکەجەدا ولێدان ، بەڵێنامەی دووبارە نەکردنەوەی خیانەت وعمالەت بە هاوڵاتیانێک پڕ دەکەنەوە کە الف وبێ ی سیاسەتیش نازانن وخەریکی کاسبی ماڵی خۆیانن ، ئەم سیاسەتی بەعسزیمەی کەدەسەڵاتدارە مفلیسەکانی ئەم هەرێمە لەپێناو ملکەچ پێکردن و،دەستەمۆکردنی کۆمەڵگا لەژێر کاریگەری هێزوترسدا پەیڕەوی دەکەن ،بەشێوەیەک تاکی کوردی ماندو کردوە ، کە زۆرێک لەگەنج و خەڵکی والێکردوە کەلەوڵاتەکەی خۆشیدا خۆی بەبێگانە بزانێت و بەڵکو هەندێکیان لەکورد بونیشیان پەشیمانن ، ومافی پەنابەری لەوڵاتێکی تر وگۆڕینی ڕەگەز نامەکەی و،هاشا لەکوردبونی بەگەورەترین دەسکەوت بۆخۆی بزانێت !
گۆران هەڵەبجەیی پێم وابێت [چەرچڵ] بوو کە لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوودا گووتی [گەر موعارەزە لە وڵاتدا بوونی نەبێت ،ئەوە خۆم درووستی دەکەم] ئەم قسەیە لە خۆڕا نەکراوە ،بەڵکو ماناو مەغزایەکی قوڵی هەیە.چەرچڵ وەک سیاسیەکی بەئەزموون و بیرتیژ ،دەرکی بە گرنگی و پێداویستی موعارەزە کردبوو وەک ڕەقیبێک بەسەر کارو ئەدای حیزبی دەسەڵاتدارەوە.نەبوونی ئۆپۆزشیۆن لەهەر وڵاتێکدا گەر دیکتاتۆر بەرهەم نەهێنێت ئەوە بەدڵنیایەوە دەسەڵاتێکی تاکڕەو وگەندەڵ بەرهەم دێنێت. دەسەڵات و حکومەتی ساغڵەم هاوتەریبە بە بوونی موعارەزەیەکی تۆکمەو ساغڵەم. واتە لە کوێ دەسەڵاتێکی باش و خزمەتگوزار لەئارادابوو ئەوە پەیوەندیدارە بە بوونی موعارەزەیەکی بوێر و خاوەن ڕوئیای بەرفراوانەوە. ئاشکرایە هەرێمی کوردستان نزیک بە سی ساڵە لە لایەن پارتی و یەکێتیەوە بەڕێوە دەبرێت،لەم ماوەیەدا نەیانتوانی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن ،نەیانتوانی گیانی هاوڵاتیبوون لە نێو خەڵکی هەرێمدا درووست بکەن،نەیانتوانی پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان دەستەبەر بکەن. بەپێچەوانەوە بەردەوام قەیران بەدوای قەیراندا دەهێننە ئاراوە ، دەتوانم بەدڵنیاییەوە بڵێم لە حکومداریدا شکستیان هێناوە. ئەم دوو حیزبە [لەئێستادا بە بەشداری گۆڕان] لە درێژەدان بە دۆخی نالەبارو سەخت بەردەوامن ،ژیانی خەڵکیان بە ئەندازەیەک قورس کردوە ،ئیدی تەحەمول ناکرێت. دەسەڵات ئامادەنیە لە بەرژەوەندی خەڵک هیچ هەنگاوێک بنێت،بێباکانە درێژە بە سیاسەتی وێرانکارانەی دەدات. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی یا لاوازی ئۆپۆزشیۆن.چونکە گەر ئۆپۆزشیۆن بەپێی پێویست کاربکات و ببێتە چاودێرێکی لێهاتو وە بوێر ،ئەودەمە حیزبەکانی دەسەڵات نەیاندەوێرا بەو شێوە بەردەوامبن لەسەر گەندەڵی وپشتگوێ خستنی داخوازیەکانی خەڵک. دەمێک باس لە موعارەزەدەکەم مەبەستم حیزبە تەقلیدیەکانە،بەتایبەت یەکگرتووی ئیسلامی،کۆمەڵی ئیسلامی،حیزبی شیوعی و بزوتنەوەی ئیسلامیە. لە بیست یا پانزە ساڵی ڕابردودا ئەم حیزبە تەقلیدیانە تا ڕادەیەک دەنگ و سەنگیان هەبوو،هەڵوێستیان باشتر بوو ،بۆیە دەسەڵاتیش حسابی بۆدەکردن و بەم جۆرەی ئێستا بێباکانە ڕەفتاری نەدەکرد،بەڵام لەودەمەی ئەم لایەنانە هەڵوێستیان لاوازو بێ ئەرزش و سازشکارانەیە،دەسەڵاتیش زیاتر وزیاتر خەڵک برسی دەکات ،بێ کەرامەت دەکات،دزیو جەردەیی و تاڵانی دەکات ،خەڵکی ناڕازی سەرکووت دەکات. لە نێو گۆڕەپانی سیاسیدا تاکە لایەنێک کە بوێرانە وەک موعارەزە بوونی هەیە ،جوڵانەوەی نەوەی نوێیە، بەردەوام شەقام دەجوڵێنێت،درووشمی واقیعی بەرزدەکاتەوە میدیاکانیان لەخزمەتی هەموو دەنگێکی ناڕازیدان.بەشبەحاڵی خۆم هەر لایەنێک دژی دەسەڵاتی ستەمکار بجوڵێت من دەستخۆشی لێدەکەم. بۆیە هەوڵ و چالاکیەکانی نەوەی نوێ بەرز دەینرخێنم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. بەڵام گەرەکە دەرک بەوە بکەین کە دۆخەکە زۆر مەترسیدارو سەختە ،بۆیە لایەنێک بەتەنها ناتوابێت ئەو ئەرکە قورسە هەڵبگرێت، بەڵکو پێویستی بە کاری دەستەجەمعیە،پێویستی بە هاتنەناوەی ئەو حیزبانەیە کە تا ئێستا [تا ڕادەیەک] تەماشاکەر بوون،یا دەنگی ناڕەزاییان لە ئاستی خواستی خەڵکدا نەبووە ،بۆیە دڵنیام لەوەی گەر ئەو لایەنانە پێکەوە خۆپیشاندان سازبکەن، دەتوانن شەقام قەرەباڵەغ بکەن و هاوکات خەڵکێکی زۆر لە قەواعیدەکانیان شوێنیان دەکەون . ڕێکەوتن لەسەر چەند خاڵ و دروشمێکی ئانی لە نێوان ئەو لایەنە تەقلیدیانەو نەوەی نوێدا کارێکی زەحمەت نیە، ڕێکەوتن بۆ داکۆکی لە داخوازیەکانی جەماورو کاری هابەش مانای دەستبەرداربوونی ئایدۆلۆجیاو بیروباوەڕ و ڕێبازی هیچ لایەنێک ناگەیەنێت.لەمێژووی وڵاتاندا چەندین نمونەی زیندوومان دێتەوە بەرچاو لە کاری هاوبەشدا ،کەزۆریان بەسەرکەوتوویی کۆتاییان هاتوە. گەر ئێوەی لایەنی تەقلیدی لەبەر هەر هۆکارێک بێت خۆتان بەتەنها یا پێکەوە لەگەڵ نەوەی نوێ خۆپیشاندان ناکەن ،بەلای کەمەوە ڕێگری لە ئەندام و لایەنگرانتان مەکەن بۆ بەشداری لە هەر خۆپیشاندانێکدا کە دژی دەسەڵات ساز دەکرێت، چونکە دڵنیام ئەندامانتان بەپەرۆشەوە بەشداری دەکەن. گومان لەوەدا نیە کۆمەڵ و یەکگرتوو گەر بخوازن و حساب بۆ هیچ لایەنێ نەکەن توانای کۆکردنەوەی چەند هەزار کەسێکیان هەیە جا لەهەر باژێڕێکی کوردستاندابێت.ئومێدەوارم بکەونە خۆیان و لەمە زیاتر چاوەڕێی ڕووداوەکان نەکەن ،بەڵکو پێویستە خۆیان ببنە بەشێک لە درووستکردنی ڕووداوەکان. گەر ئەم حیزبانە لەئێستادا بە ئەرکی خۆیان هەڵنەسن، ئەوە کات لەبەرژەوەندیان نابێت و لە کاروان دوادەکەون، وە بە دڵنیاییەوە لە هەڵبژاردنەکانی داتوودا دەنگەران سزایان دەدەن. بە خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوان و بەردەوام وئەنجامدانی ناڕەزایی هەمەجۆر دەتوانرێت عەرشی دەسەڵات بلەرزێنرێت.سەیری خەڵکی ڕاپەڕیوی ملیۆنی [بەلە ڕوسیا]ڕوسیای سپی بکەن کە چۆن دەسەڵاتی[لۆکاشینکۆ]یان بەگیر هێناوە کە ساختەکاری کردبوو لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا[ %80 ]ی بۆ خۆی تەزویر کردبوو ،ئەو هەرگیز بیری لەو جۆرە خۆپیشاندانە مەزنانە نەکردبوویەوە،بۆیە بەدووری نازانم دەسەڵاتی لێ بستێننەوە،چونکە خۆپیشاندەران بڕیاریانداوە تا لادانی [لۆکاشینکۆ]و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن بەردەوامبن. ئومێدەوارم خەڵکی هەرێمیش چاو لە خەڵکی بەلە ڕوسیا بکەن و تا دەسەڵاتی گەندەڵ ناچارنەکەن ملکەچ بێت بۆ داخوازیەکانیان وازنەهێنن، بێگومان ئەم کارەش ئەوکاتە سەرکەوتوو دەبێت کە هەموو تاکێک وە ئەرکێک بەشداری تێدا بکات و لایەنە سیاسیەکانیش بە دەستەجەمعی لە گۆڕەپانەکەدا بوونی ئەکتیڤیان هەبێت..
د. نیاز نەجمەدین هاوچەشنە دەسەڵاتدارەكانم، باسی بێكەڵكیی ئێوە سەرتاپای وڵاتی تەنیوە. لە بەردەم شاشەی تەلەفزیۆنەكانەوە بۆ بۆشایی ئاسمان، تەنانەت لە غوربەتیش باس باسی بێوەفایی و نەفامیی و لوتبەرزیی ئێوەیە. ئێوە بوون بە یەكێك لە حیكایەتە بێزراوەكانی ژیانی رۆژانەی خەڵك. ئێوە خاوەنی هەموو موڵكێكن تەنها میللەت نەبێت. میللەت چیتر موڵكی ئێوە نییە. وێنەكانی ئێوە بەر لەوەی لە دەرەوەی خەڵك بكەون، لە ناخیاندا توانەوە. بریا وانەدەبوو، لای كەم لەبەرئەوەی ئێوەش مرۆڤن، بەڵام راست و دروست پێتان بڵێم بەشێكی زۆر لەوانەش كە ناچنە ریزی خۆپیشاندانەكانەوە هەر چاوەڕێتانن ببن بە هەڵم... بە تۆز... بە مێژوو. "مێژوو حوكم دەدات، بەڵام ئێمە ئەو مێژووە ئەنوسینەوە". ئەمە قسەی من نییە. قسەكەی من ئەوەیە لەناو حزبەكان و تەواوی كۆمەڵگەدا نەوەیەك پەیدا بووە بە دوای رێگایەكی نوێدا دەگەڕێت كە ئەستەمە رێیان لێ بگیرێت و چەواشە بكرێن، وا خەریكە كۆتایی بەم حیكایەتە بێزراوە ئەهێنن و رەنگیشە مێژوو بە چەشنێكی تر بۆ وەچەی وەچەكانی ئێمە بگێڕنەوە: (هەبوو نەبوو، ئەمجارەیان دەستەیەك حوكمی دایكان و باوكانی ئێمەیان ئەكرد، هەمان بەرگ و هەمان زمان و هەمان خوێنیان هەبوو. هەروەك پێشووتر، ئەوان لە دوورگەیەك لە خەمی خۆیاندا ئەژیان و دایكان و باوكانیشمان لە دوورگەیەكی تر گیرۆدەی خەمی خۆیان بووبوون. هەرچی رێگا هەبوو تاقیكرایەوە چارەسەرێك بۆ ئەم دوورییە نەدۆزرایەوە. رۆژ هات و چوو، كەس ئومێدی بە هیچ نەما بوو، تا دایك و باوكی ئێوە گەورە بوون، فێربوون، رێگایەكیان دۆزیەوە، قۆڵیان لێ هەڵماڵی و خاشاكی پێشووتریان راماڵی. ئیدی لەو رۆژەوە تەنانەت پشیلە و سەگەكانیشمان ئاسودەتر ئەژین).
هێمن باقر چەند وتەیەكی بێ شەرمانەیە كاتێك دەسەڵات خۆپیشاندانو ناڕەزایەتی هاوڵاتیان بەدەستی دەرەكی دادەنێت، لەكانتێكدا ئەوەی تا ئێستا ئەوانی لەدەسەڵاتدا هێشتۆتەوە دەستی دەرەكییە. هەموومان بیرمانە كاتێك لەشەڕی ناوخۆدا یەكێتی تەنگی بەپارتی هەڵچنی و هێندەی نەمابوو سەری رەش بگرێت،جارێك دەستی دەرەكی دەبابەی بەعس و جارێكیش دەستی دەرەكی تەیارەی توركیا فریای كەوت و لە كەوتن پاراستی. هەروەها باش لەبیرمانە ئەوەی لەدوای 31ی ئاب فریای یەكێتی كەوت و نەیهێشت كۆتایی پێبێت، دەستی دەرەكی پاسدار و تۆپخانەكانی ئێران بوو. ئاخ، ئەگەر دەستی دەرەكی نەدەبوو،ئێوە بەرگەی شەقی ناوخۆیی میللەتان دەگرت؟. سەیرە نزیكەی 50 كم لەخاكی وڵاتەكەت دابێتە دەەستی سوپای بێگانەو 31 بارەگای هەواڵگری میتی توركی لەكوردستاندا بێت، هێشتا باسی دەستی دەرەكی بكەیت. راستیەكەی ئەوەیە،كە ئەم وڵاتە لەلایەن دەستی دەرەكییەوە بەڕێوە دەبرێت،زۆنی سەوز دەستی دەرەكی ئێران و زۆنی زەردیش لەلایەن دەستی دەرەكی توركیاوە بەڕێوە دەبرێت. تەنانەت بەشێكی زۆری داهاتی ئەم وڵاتە لەلایەن پارتیی و یەكێتییەوە دەدرێتە دەستی دەرەكی، لە پێناو پاراستنی سەر و ماڵ و بەرژەوەندییەكانیان. تۆ سەیركە، رێكەوتنی 50 ساڵە لەگەڵ توركیا چییە جگە لەهێنانی دەستی دەرەكی بۆ كوردستان و تەسلیمكردنی داهاتی وڵات بۆماوەی 50 ساڵ. سەیركەن چۆن سلێمانی بۆتە یەكێك لەسێ بۆرسە سەرەكیەكەی ساغكردنەوە و ئاڵوگۆڕی تمەنی ئێرانی و دەوردانەوەی تەحریمی سەر ئێران. ئەوە ئێوەن زیاتر لە نیوەی داهاتی نەوتی ئەم وڵاتە دەدەنە دەستی دەرەكی لە پێناوی مانەوە و پاراستنتان. ئاخ، ئەگەر دەستی دەرەكی نەدەبوو. ئێوەی چڵكن و پڵكن بەرگەی شەقی میللەتان دەگرت و دەبونە مافیا بەسەر ئەم وڵاتەوە؟
پشکۆ ناکام ....... هەرێمێکی داتەپیو ، دەسەڵاتێکی چەتە مێش بە لایا بڕوا گیرفانی ئەگەڕێ شتێکی دەستکەوێ ، حکومەتێکی دابەستە بەس سەری رازی بوون رائەوەشێنێ و بەرد قسە بکا وەزیرەکانی نوتق ناکەن مەگەر لە مەتبەخەکانی ماڵەوەیان، پارلەمانێکی کارتۆنی بۆ دەستبەرزکردنەوە و معاشێکی چەور وەک چەوری سفرەکانیان ، گەر جار و بار وورتە وورتێ یان بۆڵەبۆڵێکی لێوە بێ هەر رۆژێکە و لەگەڵ معاشا گلەیی و رەخنە هەر لەبارەگای حیزبەکان ئەمێننەوە ، ئابووریەک کەس نازانێ چ سیستەمێکە ، رۆژێ سەربەخۆ ، رۆژێ وابەستە ، تاوێ فیدراڵی و دەمێکی تر هەرێمایەتی، کەرتی تەندروستی رووخاو ، خوێندن و پەروەردە لەئاستی سەفر گەر لە ژێرەوە نەبێ ، ئاست و ستانداری بژێوی خەڵک ناکرێ بەروارد بکرێ بە "سۆماڵ" ، تویژێک مەمرە مەژی و توێژێکی تر لەسەر قاسەی داهات و قووتی خەڵکی بێ دەرامەت ئەژین ، جەندرمەی تورکی لە سەیتەرە لەگەڵ برا پاراستنەکانیان داوای هەویە لە خەڵک ئەکەن ......ئەمانە و دەیان نمونەی تر دیمەنی ئەمڕۆی ئەوەیە کە پێی ئەڵێن " قەوارەی هەرێم "!!!کە جگە لە نەگبەتی و نەهامەتی چی تری بۆ ئەو خەڵکە ئاساییە داماوە نەبوە و نابێ ، هەرێمێک بەناوی خەڵکی کوردەوە بودجەی ئەخورێ ، دزی لێ ئەکرێ ، سوپای داگیرکار ی وەک تورکیای لێ جێنشین ئەکرێ و خیانەتی نیشتمانی بە نوێژی نیوەڕۆ لێ ئەکرێ ، مووچەی خەڵک ئەخرێتە بری قەرز و دزی بنەماڵەیەک هەردەم لە هەموو سەنگەرێکا بوون تەنها سەنگەری خەڵکی کورد و بەرگری لێی نەبێ ، قەوارەیەک لە لایەن کۆمەڵێک مافیای خاوەن هەڵگری تاج و نەجمەی ئاش بەتاڵ وەک حەصانەیەک بەکار بێ بۆ برسی کردن خەڵک ، دزینی بودجەی خەڵک ، مەحروم کردنی خەڵک لە داهاتی خاک و نیشتمانی خۆی ، لووش یانی ئەو پارەیەش کە لە بەغاوە بۆ خەڵک ئەنێردرێت ، خەشنۆش کردنی هاوکاری بەغا و خێرخوازان لە بەرنگار بوونەوەی کۆرونای دووەم ، چونکە لای بەندە دەسەڵاتی هەرێم کۆرونای یەکەمە... ئیتر کاتی ئەوە هاتوە کە بپرسین : ئەم قەوارەیە شەڕ و لەعنەتی بۆ خەڵک زۆرترە یان خێر و بەرەکەت ؟ بە بێ وەستان و بەبێ گومان شەڕ و نەگبەتی و هەژار بوون و سووکایەتی نەتەوەیی و هاووڵات بوونی ئەوەنە زیاترە کە ناپێورێ وەک شاخ و چاڵ ، هەر رۆژێکی تەمەنی بوونی ئەم قەوارەیە خەڵک زیاتر ئەکەوێتە قوڵایی نەهامەتی و بێ ئومێدی لەسەر هەموو ئاست و بوارە جیاکانا و دەرباز بوون لێیان ئاسان نابێ و مەترسی ئەوەش هەیە کە بوونی ئەم قەوارەیە بەم میتودە مافیانەیەی ئێستای لەبەردەوام بوونی و درێژەیان بە تەمەنی بگەینە رێگەیەکی داخراو و مانەوەی رژێمەکەی هەولێر / بارزان ببێ بە ئەمری واقیع و هەتا مابین بڵێین ئەم نانە بەو ڕۆنە !! بەڵام خۆشبەختانە ئێستاش نەچوە بچێ ، سەرەڕای هەموو مەشەقەت و زەحمەتێ ، سەرڕای هەموو دژایەتێکی دەسەڵات بەرامبەر بە خەڵک ،ئێمەی خەڵکی سلێمانی پێویست ناکا چیتر باجی بێ ئەقڵی ژێر چەتری قەوارە بەین ، جیتر دەستەوسان دانەنیشین چاوەرێ بین وەک خێر و سەدەقە لە لایەن ئەو بنەماڵەیەی بە " صۆرە" ناومان ئەبەن مافی بژێوی خۆمان لە داهاتی خۆمان وەربگرین ، حیزب و پاشکۆکانی ئەو دەسەڵاتە کەیفی خۆیانە چۆن ئەڕواننە دەسەڵاتی مافیای کوردی ، خەڵکی سلێمانی لەوەتەی هەیە باچی یاخی بوون و هەڵوێستی خۆی ئەیا ،ئەمجارە بە پرۆژەی " بە هەرێم کردنی سلێمانی " کە مافێکی هەم دەستووری و هەم ئیداری و هەم یاسایی خۆیەتی کە شارەکە بەیەک دەنگ و دەنگمان بخەینە سەر دەنگی یەکتر بۆ ئەوەی پایتەختەکەی بابان خۆی بڕیار و مافی چارەنووسی خۆی دیاری بکا کە بە هەرێم کردنی شارەکەیە، خۆمان خاوەنی داهات ، بودجە ،بژێوی خۆمان بین ، بەمەش نە دستدرێژی ئەکەییە سەر کەس و نە مافی کەس ئەخۆین ، بە پێچەوانەوە ئەمانەوێ مافی خۆمان لە شارەکەی خۆمانا پراکتیک و جێبەجێ ئەکەین ، سەیرە بنەماڵەیەک ئەجیندا و مەرامی خۆی بسەپێنێ بەسەر هەموو هەرێما !! بەڵام ئێمە لەشارەکەی خۆمانا نەتوانین خۆمان ساحێبی خۆمان بین و قەتیس ماوی یاسا جەنگەڵیەکانی بنەماڵەیەک بین ؟ بۆ؟بنەماڵەیەک ببڕ و بکوژی هەرێم و قەوارەیەک بێ ، بەڵام ئێمە لە شارەکەی خۆمانا نەتوانین چۆنمان ئەوێ وا بژین کە ئەمەش خواست و هیوا و نهێنی دڵی نزیکەی یەک ملیۆن و پێنج سەدهەزار کەسە ... ئێمە نامانەوێ چیتر لە ژێر ناوی ئەمری واقیعی قەوارە ویەک پارچەیی هەرێم باجی کەساسی و بێ دەسەڵاتی بەین و خەڵکان و کەسانێکی تریش هەر بەناوی یەک پارچەیی هەرێمەوە پاشا ئاسا بژین و فەرموون ئەوەش مێژوو بزانین کاممان بۆ بەرنگاری لە کورد و مافی تاکی کورد زۆرتر زیاترمان کردوە ،، کاممان لە سەنگەری نیشتمان پەروەریا خوێناوی ترین ؟! وەڵامەکە قورس نیە ، چەن رۆژێکی تر یادی 31/ی ئابە..............قەوارەتان پیرۆز..........
مەحمود رەزا ئەمین پێشەکی: چەن مانگێ پێش خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتی ٢٠١١، لە زنجیرەیەک وتاری ٥ ئەڵقەییدا گەڕام بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارە دا: "ئایا سیستمی حوکمڕانیی هەرێم دیمۆکراسییە؟". لە کۆتایی زنجیرە وتارەکەدا گەیشتمە ئەو قەناعەتە کە سروشتی سیستمی حوکمڕانی لە هەرێم "نا دیمۆکراسییە". پاش ئەو دڕندایەتییەی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی شوباتی ٢٠١١ و رۆژانی دواییدا، لە دەسەڵاتی حوکمڕانەکانی هەرێمم بینی، جارێکی کە گەڕامەوە سەر هەمان بابەت و پرسیم: "سیستمی حوکمڕانیی هەرێم ئەگەر دیمۆکراسی نیە، ئەی چییە؟". ئەمجارەش لە دوتوێی زنجیرەیەک وتاری ٥ ئەڵقەیی ترا، گەڕام بە دوای وەڵامی پرسیارەکەما و دوای ئەوەی بەراوردم کرد لەگەڵ ژمارەیەک سیستمی حوکمڕانی، کە لەمێژوی مرۆقایەتیدا پراکتیزە کراون، گەیشتمە ئەو قەناعەتە کە سروشتی حوکمڕانیی هەرێم "ئۆلیگارشی"یە. لە باتی یەکێکیش، هەرێم خاوەنی ٢ گروپی ئۆلیگارشییە. ئەو دو زنجیرە وتارە، کاتی خۆی لە ماڵپەڕی سبەی دا بڵاو کراونەتەوە و لە ئەرشیفەکەیا ماون. لەبەر ئەوەی ئەم وتارە ئاراستەی بژاردەی سیاسی و رۆشنبیریی کۆمەڵی کوردەوارییە، بە پێویستی نازانم لەم وتارەدا نیشانەکانی ئۆلیگارشییەکانی دەسەڵاتی کوردی دوبارە بکەمەوە. کەسێ مەبەستی بێ ئەتوانێ بگەڕێتەوە بۆ ئەرشیفەکەم لە ماڵپەڕی سبەی دا. کە یەکێک لە وتارەکان تایبەتە بە "نیشانەکانی ئۆلیگارشیی کوردی". ئەم سیستمە چاک ئەکرێ؟ بزوتنەوەی گۆڕان ئیدیعا ئەکا کە بۆیە بەشداری حوکمەتی کردوە بۆ ئەوەی لە ناوەوە سیستمەکە چاک بکا. بەڵام لە مێژوی مرۆڤایەتیا نمونەیەک نیە پیشانی بدا گروپێکی حوکمڕانی نادیمۆکراتی، دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری، سیستمێکی تۆتالیتاری یان ئۆلیگارشی، توانیبێتیان خۆیان چاک بکەن، خۆیان و نیشتمانەکەیان لە روخان و خوێنڕشتن بپارێزن. بۆ ئێستە چەن نمونەیەکی نزیکمان هەن، کە بەچاوی خۆمان بینیمانن چۆن بونە مایەی وێرانکردنی وڵاتەکانیان و تەفروتونا بونی خۆیان، وەکو: لیبیای قەزافی، یەمەنی عەلی عەبدوڵڵا، عیراقی تکریتییەکان و سوریای خێزانی ئەسەد... لەبەرامبەر ئەو وێنە تەڵخەی سەرەوەدا چەن نمونەیەکی جیاوازتر هەن، وەکو: ئەمریکای سەردەمی باوکانی دامەزرێنەر، ئیسرائیلی سەردەمی بنگۆڕیۆن، سەنگاپۆرای سەردەمی لی کوان یو و راواندای دوای شەڕی ناوخۆی ١٩٩٣- ١٩٩٥ کە هەردو تیرەی هۆتو و توتسی یەک ملیۆن مرۆڤیان لە یەکتری کوشت، کە ئەی کردە نزیکەی ١٠% دانیشتوانی وڵاتەکە. ئەو چوار نمونەیەی سەرەوە تاکە نمونەی گەشن لە میژوی نوێی مرۆڤایەتیا کە پاڵەوانەکانی شەڕی ناوخۆ و چەپاندنی وڵات، توانیبێتیان بەخۆیانا بچنەوە و لە سفرەوە دەس بکەنەوە بە بنیاتنانەوەی مرۆڤ و ئاوەدانکردنەوەی وڵات. بەڵام هەمو دانیشتوانی کوردستان، بە ژن و پیاو، لاو و پیر، هەژار و دەوڵەمەن، سیاسی و ناسیاسی و تەنانەت بەشێکی جەماوەری پارتی و یەکێتییشەوە، ئەزانن کە ئەم ٢ حیزبە هەرگیز ناتوانن خۆیان چاک بکەن و واز لە گەندەڵی و دزینی سامانی نیشتمانی و بەهێزکردنی پایەکانی سیستمی ئۆلیگارشی و خۆسەپاندن بهێنن. چونکە پێی ئە روخێن. زیندوترین بەڵگەش ئەوەیە کە هەمو جارێ، لەگەڵ گوشارێکی سیاسی و جەماوەری قورس رویان تێ ئەکا، هەزار وەعد و بەڵێنی زەرد و سور بە خەڵک ئەدەن، بەڵام هەر لەگەڵ ئەوەی خەتەر لەسەریان کەم بوەوە، بە گوژم و گوڕێکی بەهێزتر و فرانترەوە دەس ئەکەنەوە بە گەندەڵی و تاڵان و بڕۆی سامانی نیشتمانی و سەرکوتکردن و بەهێزترکردنی دەزگا داپڵۆسێنەرەکانیان. کەواتە ئەمانە نە دەرس لە مێژوی گەلان وەر ئەگرن و نە پەند لە تەجروبەی خۆیان. ماوەی ساڵێکە ئەم کابینە نوێیەی حوکمەت خەڵکی وڕ و کاس کردوە بە پرۆپاگەندەی چاکسازی و پاکسازییەوە، بەڵام بە درێژایی میژوی حوکمڕانیی نوێی کوردی، بەقەدەر ئەم ساڵە گۆڤار و رۆژنامە بەناوبانگەکانی دنیا دۆسێی دزی و گەندەڵیی باوک و کوڕ و نەوەی چەتەکانی کوردایەتییان هەڵ نە داوەتەوە. کەچی پارلەمانتارێ، فراکسیۆنێ یان دەزگای پارلەمان، هیچیان نەیان توانی جارێک ئەم هەمو دزی و تاڵانی و سکانداڵانە بەرنە ناو هۆڵی پارلەمان و موناقەشەیەکی بکەن. بێجگە لە سکانداڵە دەرەکییەکانیان، بە گوتەی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و چەن فەرمانبەرێکی سەر بە گۆڕان، کە لە خاڵە گومرگییەکانی هەرێما بەرپرسیارێتی گەورەیان هەیە، ئەو گەندەڵییەی لە برایم خەلیلەوە هەتا پەروێزخان، لە تەمەنی حوکمەتەکەی مەسرور بەرزانیا، لە داهاتی گومرگا ئەکرێ، پێشتر بەم شێوە گەورە و فراوانە نە کراوە. هەمو لە بیرمانە، لە دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٥ی ٧ی ٢٠٠٩ کە بزوتنەوەی گۆڕان تیایا بو بە هێزی دوەم، ئەم ٢ حیزبە لەباتی ئەوەی بە خۆیانا بچنەوە، هەڵمەتێکی بەرفراوانتری تەعینکردن و خانەشینکردنی نا قانونییان دەس پێکرد و توانایەکی زیاتریشیان خستە کار بۆ گەورەترکردنی قەبارەی تەزویری سیستماتیک لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی دواترا. هەمو لە بیرمانە، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتەوە دەسەڵات چۆن سەری دنیای لێ هاتەوە یەک و لەژێر گوشاری خۆپیشاندانەکا فراکسیۆنی هەردو حیزب ناچار بون دەنگ بدەن بە بڕیاری ژمارە ١ی دانیشتنی نائاسایی ژمارە ١ی رۆژی ٢٣ی ٢ی ٢٠١١ی پارلەمان، کە بریتی بو لە ١٧ بڕگە و ئەگەر ناوەرۆکی ئەو بڕیارەی پارلەمان جێبەجێ بکرایە، ئێستا هەرێمی کوردستان شامی شەریف و هەرێمێکی ئاوەدان و رێزدار و دەوڵەمەن بو، نەک وەکو ئێستا هەرێمێکی رسوا و زەلیل و سواڵکەر و پڕ لە زوڵم و نادای و سیخناخ لە گەندەڵی. بۆ بیرهێنانەوە من لێرەیا تەنیا بڕگەی ژمارە ١٢ی ئەو بڕیارە بیری خەڵکی کوردستان ئەخەمەوە: "١٢. بە مەبەستی چاکسازی ریشەیی و گشتی لە لایەن فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی ناو پەرلەمانەوە، بە هاوکاری ئەنجومەنی وەزیران و سود وەرگرتن لە لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆڕان و خەڵکانی بێلایەن و دڵسۆز، پرۆژەی چاکسازی ئامادە و پێشکەش بە پەرلەمان بکرێ بۆ گفتوگۆکردن و چاودێری جێبەجێکردن بە زوترین کات". بەڵام دوای ئەوەی گوشاری خۆپیشاندانەکان و فراکسیۆنەکانی پارلەمانیان لەسەر کەم بوەوە چیان کرد؟ بڕیارەکەی پارلەمانیان شاردەوە و لە هەمو بەڵێنەکان پاشگەز بونەوە و بە دڕندەترین شێوەش خۆپیشاندانەکانیان سەرکوت کرد. پوختەی روداوەکانی نزیکەی ٣٠ ساڵی رابردو، سەلمێنەری ئەو راستیەن کە دەسەڵاتی ئۆلیگارشیی کوردی بە هیچ جۆرێ قابیلی چاککردن نیە. دەسەڵاتی کوردی و بۆچونەکانی کاک نەوشیروان: کاک نەوشیروان لە ١٢ی ١٠ی ٢٠٠٨ دا لە سایتی سبەی و رۆژنامەی رۆژنامە دا وتارێکی بە ناونیشانی: "دوای ئەم هەمو رەخنەیە ئینجا چی؟" بڵاو کردەوە. لەو وتارەدا ژمارەیەکی زۆر پرسیاری وروژاندوە: وزابێنین و چاوەڕێی رۆژگار و روداوەکانی عیراق و کوردستان بین و بزانین بۆ کوێ ئەچن؟ وەڵامی نەخێرە. بێدەنگ بین، چونکە هێشتا تەجروبەی هەرێمی کوردستان باش نە مەییوە؟ وەڵامی نەخێرە. لەناو دەسەڵات و بە هۆی دەسەڵاتەوە، دەسەڵات چاک بکەین؟ هەرچەن بە باشترین رێگە و سەلامەتترینی دا ئەنێ، بەڵام ئەڵێ، تەجروبەی کوردستان ئەم جۆرە چاکسازیەی تێ پەڕاندوە و ناکرێ. دیسان ئەپرسێ، مادام چاکسازی ناکرێ، ئەی ئەتوانین لەناو دەسەڵاتەوە، دەسەڵات بگوڕین؟ دیسان شەرحی ئەکا بۆ ئەمە ناکرێ. ئەی چار؟ لەناو حیزبەوە حیزب بگۆڕین و کە حیزبمان گۆڕی، لە رێگەی حیزبەوە دەسەڵات بگۆڕین؟ نائومێدییەکی زۆر لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەر ئەبڕێ و ئەڵێ، زۆرمان هەوڵدا بەڵام حیزب لەوە دەرچوە بگۆڕێ... گەندەڵی لە حیزبەوە گواستوێتیەوە بۆ ناو سیستمی حوکمڕانی و بە هیچ جۆرێ کاری وا لە کردن نایەت. لە کۆتاییدا یەتە سەر پرسیاری، گۆڕینی ئەشخاس یان سیستەم؟ لێرەوە بە گرنگی ئەزانم، بۆ ئەوانەی درۆ بە دەمی نەوشیروان مستەفاوە ئەکەن کە لەگەڵ چاکسازیی حوکمەت بوە، ئەم چەن پەرەگرافەی کۆتایی ئەو وتارەی راگوێزم: "... هەندێک ئەڵێن: ئەگەر فڵان لابرا و فیسار خرایە جێگەی... ئەگەر لە سەرکردایەتی حیزب چەند کەسێ لابران و چەند کەسێکی تر چونە جێگایان... ئەگەر لە ئەنجومەنی وەزیران دا چەند وەزیرێ لابران و چەند کەسێ لە جێگەی ئەوان کران بە وەزیر... ئیتر بارودۆخەکە ئە گۆڕێ و چاکسازی دەس پێ ئەکا. لە راستیدا ئەمە جگە لە خۆشباوەڕی شتێکی تر نیە. سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات لەسەر چەند پایەیەک دامەزراوە، لەوانە: تێکەڵکردنی حیزب و دەزگاکانی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری دەسگرتن بەسەر پارە و ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە دا تاریکاندنی بودجە و کاروباری ئابوری و دارایی و بازرگانی تاریکاندنی پێوەندیی سیاسی هەرێم و دەرەوە. لەبەر ئەوە کەس، چەندە کەسایەتییەکی بەهێز و دەسەڵاتدار بێ، چاک بێ یان خراپ، ئەندامی سەرکردایەتی یا وەزیر بێ، رەنگە کاریگەریی هەبێ لەسەر جۆری ئەدائی کارەکەی خۆی و بەردەستەکانی لە شوێنەکەی خۆی دا، بەڵام ناتوانێ کاریگەریی لەسەر تێكڕای سیتەمەکە هەبێ. بۆیە لە بارودۆخی ئێستای کوردستان دا قەیرانەکە لە کێشەی کەس و کەسایەتی دەرچوە و بە گۆڕینی کەس بارودۆخی کوردستان چاک نابێ. چونکە سیستەمی گشتیی وڵاتەکە لەگەڵ ویستی زۆرایەتی کورد ناکۆک و ناساز و لەگەڵ بەرژەوەندیی نەتەوەیی کوردا نا گونجێ...". ئێستا کاتی ئەوەیە بپرسم: دوای زیاتر لە ساڵێک بەشداریی وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کابینەکەی مەسرور بەرزانیا (رۆژی سوێندخواردن: ١٠ی ٧ی ٢٠١٩) "وەزیرە باش و چاکسازەکانی بزوتنەوەی گۆڕان!" توانیویانە تەنانەت شتێ لە دەورەبەرەکەی خۆشیان باش بکەن نەک حوکمەتەکە و سیستمەکە؟ توانیویانە رێژە و بڕی گەندەڵی لە وەزارەتەکەی خۆیان و حوکمەتەکەی مەسرور بەرزانیا کەم بکەنەوە؟ سەرۆکارانی بزوتنەوەی گۆڕان بیریان کردۆتەوە ئەگەر تا هەڵبژاردنی ئایندەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یان پارلەمانی کوردستان لەناو ئەم زەلکاوەدا بمێننەوە، خۆیان و بزوتنەوەکە چی بەسەر دێ و چۆن ئەبنە قوربانی چەتەکانی کوردایەتی و بەهێزتربونی پایەکانی ئۆلیگارشیی کوردی؟ ئەی ئێستا چی؟ کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حوکمەت بە زوترین کات و تێکۆشان بۆ دروستکردنی ئەڵتەرناتیفی دەسەڵاتی ئۆلیگارشی لەگەڵ هێزەکانی گۆڕین دا، کە لەم چرکە ساتەدا بریتین لە: حیزبە سیاسییەکانی وەکو: کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتوی ئیسلامی، نەوەی نوێ، حیزبی شیوعی، بزوتنەوەی ئیسلامی... رۆشنبیر و نوسەرە ناودارەکانی کوردستان رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی دور لە دەسکەلای حیزب کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتیی نیشتمانپەروەر و سەربەخۆ بەشێک لە بنکەی جەماوەریی یەکێتی و پارتی زۆرینەی ناڕازیی خەڵکی کوردستان لە هەمو چین و توێژەکان، بەو دەوڵەمەن و سەرمایەدارانەشەوە کە قۆرخکردنی بازاڕ و سەرانەسەندنی سەرانی پارتی و یەکێتی، هەراسانیان کردون و بازاڕیان لێ شێواندون. دوای ئەو هەمو راستییە نائومێدکەرانەیەی لە نزیک بە ٣٠ ساڵی رابردوا، لە ناو سیستمی حوکمڕانیی جوت حیزبەکەدا دەر کەوتون، ئەگەر سەرۆکارانی بزوتنەوەی گۆڕان هێشتا قەناعەتیان مابێ کە ئەتوانن "لەناو دەسەڵات و بەهۆی دەسەڵاتەوە، دەسەڵات چاک بکەن" ئەوە کارەساتە. خۆ ئەگەر بزانن چاک ناکرێ بەڵام ناچارن خۆیان لەگەڵ هەلومەرجی گەندەڵی بگونجێنن، ئەوا کارەساتەکە گەلێک گەورەترە و بەهەر بارێکیانا بێ، سبەی مێژو لێیان خۆش نابێ. پرسیارێک لە هەمو پرسیارەکان گەورەتر: بزوتنەوەی گۆڕان بەم لاوازییە و بەم وێرانییەی ناو ماڵەکەیەوە، دەرەقەت یەت حوکمەتێک چاک بکا کە تەواوی جومگەکانی لە لایەن دو هێزی فیرعەونییەوە کۆنترۆڵ کراون؟ سەرۆکارانی گۆڕان کە ناتوانن ماڵی شێواو و روخاوی بزوتنەوەکە چاک بکەنەوە، پێمان ناڵێن بە چ هێز و روئیا و ئامرازێک حوکمەتی چەتەکان چاک ئەکەن؟ باش وایە ئەگەر بەزەییتان بەو بزوتنەوە مەزنەدا نایەتەوە کە دەسەڵاتی چەتەکانی کوردایەتی هێنابوە لەرزین و کردتان بە دوکانێکی سیاسیی تەقلیدی، بەزەییتان بە مێژوی خۆتانا بێتەوە کە، کەمتان نەکردوە. لە پێناوی چیا ئەیدەن بە با؟
چیا عەباس رێزدار سەردار قادر لە هۆنراوەی " بۆ تاقانەکەی پایز " دەڵێت: هەرچەنده زادەی پایزی له وێرانەی ئەم شارەدا عاشقێكی هەردەم زیزی ساڵانێكه بەری هەتاویان لێ گرتووی تۆش وەك (سواره) هەر دەڵێی ”دەڵێم برۆم له شارەكەت زۆر درەنگه بۆ مانەوه ” له شاره پڕ ئازارەكەت ئەو ساتەی نانەواخانەکەی سەر سوچی کۆڵان دەبێتە فرنێکی گەورە بۆ جۆرەها نان و سەمونی ئاردی نەناسراو، کاتێک دوکانی عەتاری جارانی گەرەک دەبێتە سوپەرمارکت و لە بری بۆن و مەرامی بەرهەمەکانی دەشت و شاخەکانی کوردستان کاڵای بیانی لول و وشک و بەستراو پێچراو لە پارچەیەک نایلۆن لە سوچ و قوژبنەکانیدا کەڵەکە دەکرێن، کاتێک چێشتخانە و کەبابخانەکەی وەستا ... دێرینەکانی شار دەبنە رێستورانتی ساختە ئەستێرەی خۆراکی بێتامی گۆشتی بەسەرچوی جن و جانەوەری ئەودیو سنورەکان، کاتێک هێلکەی مریشکی نازداری هێلانەکانی گوند و پەنا حەوشەی ماڵ دەبێتە هێلکەی مریشکی فو و ئاوتێکرا و بە گەنە گەورەکراو، ، کاتێک دەشتی شارەزور دەبێتە چۆڵاییەکی پەژموردەی هەتیوی بەجێماو، بە تەماتە و سەوزەی ئەملا و ئەولا رۆحی بەپیتی هەنجن هەنجن دەکەن، ئەو کاتیش چلورە تام و فێنک بەخشەکەی شەهلا دەبێتە ئەزڤەنیەکی شەکر و ئاوی بێ تام و رەنگ و ناو. کاتێک عەرەبانەی دو ئەسپ دەبێتە مۆنیکا و وەنەوەشە و ماشێنی گران بەهای خاوەن مواسەفاتی بەقەد باڵای ئەقڵیەتی ئەم سەردەمەی کریارەکانیان، بە فرکەفرک و دوکەڵی بەنزینی ساختە و دەرزەنێک کۆیلە لە پاش و پێشیان خەڵک و ژینگە و جادە و کۆڵانەکانی شار پیس و هەراسان دەکەن، کاتێک لەسەر باخ و سەوزاییەکانی شار تەلاری چەند نهۆمی گران بەهای بازرگانە گومان لێکراوە تازە پێگەیشتوەکان وەک قارچکی بەهاران هەڵدەتۆقن، کاتێک جادەکانی شار بۆ دەروبەی دەبنە رێگای مەرگ و قاچاخجیەتی و دزیکردن، کاتێک بەشێکی مزگەوت و مەلا و فەقێ دەبنە دەمراستی ستەم و ناهەقی و هەندێکیشیان بە فرو فێڵ و نزا و دوعای هەڵبەستراو و درۆ دەبنە جادوگەری نەخۆش و پەککەوت و لێقەومانان، کاتێک خەڵکی شار بۆ چنگێک روناکی و قومێک ئاو لەبەردەمی دەروازەی والیدا ریزبن و عەرزوحاڵیان پێ پربکەنەوە، کاتێک خواپیاوان بە دوا مۆدێلی ماشێن منداڵەکانیان بۆ خوێندنگا گران بەهاکان دەنێرن و مەترێکیش لەولاوە منداڵی هەژار و بێ کەس و واستە بە جوتێک پێڵاوی لاستیک هەنگاو بە هەنگاو شەر لە گەڵ قور و لیتاوی جادەکاان دەکات تا بگا بە پۆلەکەی، کاتێک کەرامەت و شەرەف و ناموس دەکرێنە کاڵای بازرگانی لە ژورە روناککراوەکان بە گڵۆپی سور و پەمەیی چینی و تورکی بەتەنیشت ڤێڵا و لەسەر لارێ و سوچ و روکنە شاردراوەکاندا، کاتێک نەریت و مێژو و گەنجینەی كڵتوری و سیاسی و خەباتی شار دەهۆنرێنەوە و دەکرێنە ملوانکەا بۆ رازاندنەوەی روخسار و چاوەزاری قاپی و درەوازە و شاشە تایبەتەکانی ئەم بەرپرس و ئەو حاکم، کاتێک لاوە بزێوە دڵپاک و بێگەردەکەی مەڵکەندی و چوارباغ و مەجید بەگ دەکرێتە رۆبۆتی سیخوری و ستەم و کوشتن و وێرانکردن، کاتێک هەر دو بێوەژن باجی رەحمەی جلشۆر و باجی رەعنای نانکەر ناچار دەکرێن رۆژانە دەستەکانیان بۆ پارچەیەک نان بکەنەوە، کاتێک گردەکانی شار و مامە یارە و گۆیژە و ئەزمر و پیرەمەگون زەوت دەکرێن و روخسارە رەنگین و دلگیرەکانیان بە بلۆکی چیمەنتۆ و ئاسن دەکرێنە وێنەیەک تەنها بۆ بیرەوەریەکانی مێژو، کاتێک بەمۆری حزب و فەرمانی شۆرشگیرەکانی دوێنی رێبوارە سەرلێشێواو و رێ ونبوەکان دەبنە موتەسەریف و قازی و مدیری تاپۆ و خەزێنە و فەرماندەی حەسحەس و ... ، کاتێک گورگ دەبێتە پاسەوان و شوان دانی لە گۆشت جیر دەکات، کاتێک هەورێکی قەترانی بەر بە پیرمەسور دەگرێت، کاتێک نۆزدەی هار و عەبەی بازدەر و دۆکەی فەریق دەکرێنە شەوچەرەی گاڵتەکردنی سەرمەستە کاڵفام و خوار و خێچەکان، کاتێک پەیکەر و مێژوی عەولە سیس و مامۆستا یاسین و ئەنوەر و شاسوار و جەمال تاهیر و رۆڵەکانی تر لە مۆزەخانە و پەرتۆکەکانی مێژودا تۆزیان لێدەنیشێت، کاتێک وێنەکانی مەحوی و قانع و حەمدی و پیرەمێرد و گۆران و بێکەس و هەردی و ژانی گەلی ابراهیم ئەحمەد و دەنگی بەسۆز و وروژینەری دیلان و کابان و چالاک لە پیشانگاکانی پایتەختی بابان و شێخی نەمردا بە ساختەکاری و فروفێڵ بۆ پارە پەیداکردن نمایش دەکرێن. کاتێک، وەک خوالێخۆشبو حەسەنی شیرین باسیکردوە، دو نەقیبە دێرینەکەی شار ( حەپسەخانی نەقیب و قەیسەری نەقیب) دەبنە دەیان نەقیبی نەجمە و مەدالیای فافۆن، و کاتێک و ..... کاتێک. کاتێک شار بێ بەرنامە و بە رواڵەت هەرەمەکی گەورە دەکرێت و بەرێگەی زیگزاگ و ناسروشت گەشەی پێدەکەن و روخسارێکی ساختەی مۆدێرنی بۆ دادەتاشن، ئەهلەکەی بارمتە و نانبر دەکرێت و سزا دەدرێت، رەونەق و رەحیقەکەی هەڵلوش دەکرێن و جوانیەکانی ئەتک دەکرێن. لەو ساتەدا گەورەبونی شار بەو شێوەیە کەمکردنەوەیە لە بەهای شار و ئەهلەکەی و بۆتە کارەساتێک بەرمانی گرتوە. ناهەقم مەگرن زۆر کەم کەس نەناسمەوە و بە شارەکەم نامۆ بم، بەڵام ئەمە کۆتایی ئەم چیرۆکە نیە.
پەیكار عوسمان (١) دۆخی خراپی کۆمەڵگا، بە زۆری ژمارەی پاڵەوان و نەسیحەتکەرا بناسەرەوە. کە کۆمەڵگا بوو بە مەیدانی هەڵتۆقین و تەراتێنی پاڵەوان و نەسیحەتکەر، ئیتر خەلەلێکی گەورەی هۆشیاری هەیە، چونکە ئەم دووانە مێشی سەر زبڵی ناهۆشیاریین، لە ناهۆشیاریدا دروستئەبن و هەر ناهۆشیاریش بەرهەمئەهێننەوە. لە ناهۆشیاری خەڵکەوە دروستئەبەن، چونکە تۆ لە هۆشیاریدا خۆت بکەرو سەروەریت، کە بکەرو سەروەریشبوویت، ئیتر سیحری پاڵەوان و "ئەوسەروەری" هەڵئەوەشێتەوە. لە هۆشیاریدا لەگەڵ خۆتدا بیرکەرەوەیت و لەگەڵ ئەودا گفتوگۆکەریت، لەناو گفتوگۆو بیرکردنەوەشدا، تۆو ئەو هاوشانن و هەردوکتان بەدوای ڕاستیدا ئەچن، نەکئەوەی یەکێك شانی بەرزترو خاوەنی ڕاستییەکەبێ و لەڕێگەی نەسیحەتەوە شۆڕیکاتەوە بۆ ئەویتری خوارەوە. هەر ناهۆشیارییش بەرهەمئەهێننەوە، چونکە هەر دۆخی مێگەل و شوان دروستئەکەنەوە، لەکاتێکا تۆ هەر پێویستت بە تێپەڕاندنی ئەو دۆخەو تێکدانی ئەو هاوکێشەیەیە! نەسیحەتکەرو پاڵەوان، هەرگیز ناتوانن لە دۆخی ستەمکاری دەرتکەن و بتبەنە دۆخی عەدالەت، چونکە ئەوان هەر خۆیان پەیوەندییەكی ناعادل و ستەمکارانە دروستئەکەنەوە لەگەڵ تۆدا! هەرگیز ناتوانن ئازادت بکەن، چونکە ئەتبەنەوە ناو هاوکێشەیەکی نائازاد، کە هاوکێشەی مێگەل و شوانە، لەکاتێکا ئازادی هەر تێکشکاندنی ئەو هاوکێشەیەیە! هەرگیز ناتوانن لە فەساد دەرتکەن، چونکە خودی فیکرەی شوێنکەوتەو پاشکەوتە، فکرێکی فاسدەو ئیرادەو کەسایەتی ئینسانەکانی تیا بچوكئەکرێتەوەو ئەشکێنرێ. هەرگیز ناتوانێ لە جەهل ڕزگارتکا، چونکە هۆشیاری هەر گەڕانەوەی مافی بیرکردنەیە بۆ خۆت و جەهلیش هەر بیرکردنەوەی ئەوە لەبری تۆ، پاڵەوان و نەسیحەتکەرو فریادڕەیش هەر ئەمەی دووەمیان تۆخئەکەنەوە! لە یادی سەری ساڵی کۆچیدا، ئەبێ بزانیت کە تۆش وەکو موحەمەد کۆچێك قەرزاریت. کۆچێك لە ناهۆشیارییەوە بۆ هۆشیاری. کۆچێك لە پێگەی نزمی نەسیحەتکراوەوە بۆ پێگەی هاوشانیی بیرکردنەوەو گفتوگۆ. کۆچێك لە شوێنکەوتەی دەسەپاچەی پاڵەوانەوە، بۆ قۆناغی ئیرادەو بڕیارو خودبکەریی. کۆچێك لە عەقڵی گروپەوە بۆ عەقڵی خۆت! سەرەتای هۆشیاریی، کۆتایی ستەمکارییەو هۆشیاریش لە بیرکردنەوەی تۆوە دەستپێئەکات نەك فکری کەسی ترەوە. سەرەتای ئازادی کۆتایی ستەمکارییەو ئازادیش لە ناسینی تاکێتی خۆتەوە دەستپێئەکات، نەك لە ناسینی هیچ گروپ و حیزب و ئایدۆلۆژیایەكەوە. کە تاکێتی خۆتت وەکو "مرۆڤ" و وەکو ئامانج ناسی، ئیتر وەسیلەکانت لێ نابێت بە ئامانج. ئیتر ئەویتریش وەکو مرۆڤ و ئامانج ئەناسیت و نایکەیت بە وەسیلە، بەمەش ئیتر ئێوە ئەکەونە ناو پەیوەندییەکی ئەخلاقییەوە لەگەڵ یەکتردا. بەمجۆرە (هۆشیاری و ئازادی و ئەخلاق) پاکێجێکەو تۆ لەناو خۆتدا ئەتوانی بکەویتە ناو ئەو پاکێجەوەو خۆت بناسی وەکو مرۆڤ، مرۆڤیش بناسی وەکو بونەوەرێك بۆ چاکبوون و چاکەی گشتی. دوای ئەم ڕووداوە ناوەکییە، ئیتر تۆ لە هەر گروپ و حیزب و ئایدۆلۆژیاو دین و مەزهەبێکدابیت، هەر مرۆڤیت و ئەوانە تەنیا وەکو وەسیلەیەك ئەبینی بۆ تەحقیقی چاکە، نەكئەوەی خودی ئەو شتانەت لێببێ بە ئامانج و خۆت و مرۆڤەکانی تری بۆبکەی بە وەسیلەو دنیای بۆ خراپ بکەیت! بتەکانی کەعبە تەنیا مادەو موجەسەم و ڕوکەشبوون، موحەمەدیش ڕوکەشی شکاندو مانای خستە جێگای. ئێمەش کۆچێك قەرزارین لە ڕووکەشەوە بۆ مانا، شکاندنێكی ڕوکەش قەرزارین لە بەرژەوەندی جەوهەر، هەڵبەتە شکاندنی هەموو ڕووکەشەکان تەنانەت ڕووکەشی خودی دینەکەی موحەمەدیش! ئەم شێوازو فۆڕم و ڕووکەشانە، وەکو "وەسیلە" بەشێکن لە جیاوازی و ڕەنگاوڕەنگی دنیا، بەڵام کاتێ کە جێ ی مانا ئەگرنەوەو ئەبنە ئامانج، ئیتر ئەبنە بەڵای دنیاو کەڵکەڵەی یەکڕەنگی و لێکچوون و سڕینەوەی ئەویترو سڕینەوەی جیاوازی ئەخەنە مێشکمانەوەو ئەماندەن بە یەکا،، لەکاتێکا هەر هەمان شت لەجەوهەرو مانادا، بۆ ئەوەیە کە کۆمانکاتەوە لەسەر خۆشەویستی و پێکەوەژیان! موحەمەد کۆچی خۆی کردو وەزیفەی خۆی جێبەجێکرد، تۆش لەبری ئەوەی کۆچەکەی خۆت بکەیت و ئەرکەکەی خۆت جێبەجێکەیت، هاتووی کۆچەکەی ئەوت تەقدیس کردوە، یەعنی لەبری مانای کۆچ، ڕێك ڕووکەشەکەیت وەرگرتووە! تەقدیسکردنی کۆچەکەی ئەو، تەکلیفی کۆچ لەسەر تۆ لاناباو تۆ هەر ئەبێ کۆچی خۆت بکەیت و لەڕاستیدا تۆ هەر بۆ ئەو کۆچە هەیت! تۆ بەوە موحەمەدیی ڕاستەقینەیت، کە تۆش وەکو ئەو کۆچەکەی خۆت بکەیت، نەك بەوەی کە یادی کۆچەکەی ئەو بکەیەتەوەو دەف لێدەیت و نوقڵ ببەخشیتەوە. کۆچەکەی ئەو بۆ خۆی مانایەو حەقە، بۆ تۆ ڕوکەش و باتڵە. بۆ تۆ تەنیا کۆچی خۆت ماناو حەقە نەك کۆچی ئەو. کۆچەکەی ئەو بۆ تۆ بتە، کۆچەکەی تۆ بۆ خۆت خودایە، خودا بەمانای ڕاستی و جوانی و چاکی. (٢) لێرەدا ئەگەر وشەی "کۆچ" بکەین بە وشەی "خۆپیشاندان" هاوکێشەکە بەمجۆرەی لێ دێ: لەڕاستیدا تەنیا ئەو خۆپیشاندانانە ڕاستەقینەن، کە لە هەولێرو بادینان جارجار ڕووئەدەن، چونکە ئەوان ڕێك و ڕاست بەرامبەر وەحشی خۆیان ئەوەستن، وەحشی ئەو ناوچەیەش پارتییە نەك هێزێکی تر. بەڵام ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە سلێمانییەوە ئەکرێ و پارتی تیایدا هەدەفە، هەرگیز ڕاستەقینەنین، چونکە وەحشی ئەملا یەکێتییە نەك پارتی! خۆ پارتی و یەکێتی و حیزبی کوردی و کۆی سیستەم و دەسەڵاتەکە، یەك ماهییەتەو یەك پۆستاڵی ستەمەو یەك پاکێجی فەسادە. نابێ بەشیکەین و ئەبێ دژی هەمووی بین، وەكو یەك یەکەی ستەمکاریی. بەڵام کە بەشتکرد، ئەبێ بەشکردنەکە بەو جۆرەبێت، کە لە دەڤەری ئەملا بە پلەی یەك، یەکێتی بە ئامانج بگریت و لەولاش بە پلەی یەك، پارتی بە ئامانج بگریت، نەكئەوەی لە سلێمانییەوە سنگ دەرپەڕێنی بەرامبەر پارتی و خۆشت پێ پاڵەوانی عەیارە بیستوچواربێت! سەیرکە چەن کۆمیدی ئەبوو، ئەگەر خۆپیشاندانەکانی زاخۆ دژی یەکێتی و مەرزی باشماخ بووایە! سەیرکە چەن جدی و ڕاستەقینەشە کە بەرامبەر پارتی و مەرزی برایم خەلیلە! دەی ئەوەشی کە لە سلێمانییەوە دژی پارتی ئەکرێ، هەر کۆمیدیایە بەڵام هەستی پێناکەین. چونکە فەوزایەکی ئیعلامی و موخابەراتی، هەروەها پاشخانێکی ململانێ ی جەلالی و مەلایی لە شەستەکانەوە لەم ناوچەیە بەجێماوەو لە زهنی خەڵکەکەیدا دژایەتی پارتی کردوە بە نەریتی پاڵەوانێتی، لەکاتێکا خودی ئەم ناوچەیە پڕبووە لە ستەمکارو لە پارتییەکانی تر، پاڵەوانێتیش ئەوەیە کە لەپێشدا بەمانە بوترێ ستۆپ! بەڵێ خۆپیشاندانی ئەولا ڕاستەقینەیە، چونکە ئەوان دێنە مەیدان، تەنیا بۆ نان و ئازادی و کەرامەت و مافی خۆیان و بۆ هیچ شتێکی تر نا. لەکاتێکا هی ئەملا، ململانێ ی حیزبەکان و باڵەکان و تەنانەت ململانێ ی تاکە تاکەی مەسولە مافیاکانیش، هەروەها فشەپاڵەوانی پۆپۆلیست و دنیایەك گەنوگووی تر لە مافە ڕەواکانی خەڵکەوە ئاڵەوە! کۆچی بادینی و هەولێرییەکان ڕاستەقینەیە، چونکە ئەوان خۆیان هاتوونەتە مەیدان و خۆیان پاڵەوانەکەن، نەکئەوەی دوای فریادڕەس و فشەپاڵەوان کەوتبن. هی ئەولا پاڵەوانەکان ئەیکەن بۆ مافی ڕەوای خۆیان و هی ئەملا فشەپاڵەوان ئەیکەن بۆ خۆدەرخستن و خۆکاندیدکردن و دەسکەوتی کەسی و حیزبی! ئێمەی خەڵکی سلێمانیش چیتر ئەبێ لەو وەهمە دەرچین کە ناوچەکانی تر چاو لە ئێمە بکەن، بەڵکو لەڕاستیدا ئێستا ئەوەی بادینان ڕاستەقینەیەو ئەبێ هەموو چاو لەوان بکەین! گرنگە خۆپیشاندانەکانی دەڤەری سەوزیش، قۆناغی فشەپاڵەوان و شۆی ئیعلامی تێپەڕێنی بۆ قۆناغی خودی پاڵەوانیی وەکو ئەوەی زاخۆییەکان. "قۆناغی پاڵەوان": ئەوەیە کە خۆت ڕاسەوخۆ دێیتە مەیدان و پەنجە ئەکەیت بە چاوی ستەمکارەکەی خۆتدا، تەنیا بۆ مافی خۆت و بۆ هیچ شتێکی ترنا. "قۆناغی فشەپاڵەوان": ئەوەیە کە تۆ یەیتە مەیدان، بەڵام بەرامبەر ستەمکارەکەی خۆت نا، بەرامبەر ستەمکارەکەی ئەویتر، بۆ مافی خۆشت نا، بەڵکو لە پشتی شیعاراتی مافەکانەوە، بۆ فووتێکردنی ئەمو ئەو، یان بۆ تەسفیەی حساباتی ئەمو ئەو! خۆ ڕاستە سیاسەتی گشتی هەرێم، پارتی ئاڕاستەی ئەکاو هەموو هەرێم بە بەناوچەکانی یەکێتیشەوە، هەر پارتی بەو حاڵەی گەیاندون، بەڵام ئەم سیستەمە فاسدە لەملا یەکێتی ڕایگرتووەو لە یەکێتییەوە لێ ی ئەدرێ نەك لە پارتییەوە! بەڵێ تۆ لە کەلارو ڕانییە ئەبێ دژی سیاسەتی گشتی پارتی بیت، بەڵام لە یەکێتی و گۆڕانەوە لێ ی بدەی. لە هەولێرو دهۆکیش ئەبێ دژی سیستەم و سیاسەتی پارتی بیت و لە خودی پارتیشەوە لێ ی بدەی. لە شیلادزێش ئەبێ لە تورکیا ڕاپەڕیت نەك لە ئێران و عێراق، لە بناری قەندیلیش ئەبێ لە پەکەکە ناڕازی بیت نەك لە کۆمەڵ و یەکگرتوو، لە گوڵەخانەش ئەبێ دژی داگیرکاری حسک بیت نەک هی شوێعی.. هەر کەسێك ئەبێ خۆی پاڵەوانەکەبێ و خۆی کۆچی خۆی بکات. هەر کات و شوێنێك پاڵەوانێتی خۆی هەیەو ئەبێ ئەوە بکەیت نەك هی کات و شوێنێکی تر. کۆچی ڕاستەقینەی هەرکەس و ناوچەیەکیش وەستانە بەرامبەر ستەمکاریی بەگشتی و ستەمکاری پلەیەك بەتایبەتی. نەکئەوەی لە گشتا دژی ستەمکاریی نەبیت و تەنیا دژی پۆستاڵێکی ستەمکاری بیت و هەواداری تاکەکەی تریان بیت! نەکئەوەی بەسەر ستەمکاری پلە یەکدا بازبدەی بۆ ستەمکاری پلە دوو سێ و چوار، واشبزانی کۆچەکەت کردوەو پاڵەوانیت!
هادی حەمەرەشید هەرچەندە بە بەیت و بالۆرەی(جڤاتی نیشتیمانیی بەرزترین ئۆرگان و باڵاترین سەرچاوەی بڕیاردانە لە ناو گۆڕاندا) وەڵامی هەر ئۆرگانێکی دیکەی ئەو بزووتنەوەیە ئەدرێتەوە، بەڵام گریمان جڤاتی نیشتیمانیی ئەم جڤاتەی ئێستا نییە کە دۆستێك وتی: قوربانی خوات بم کاك نەوشیروان چ سەرکردایەتییەکت دروست کردووە، بە کۆستەر لێیان ببە بۆ ناو پارتیی و یەکێتیی هیچ لە هاوکێشەکان ناگۆڕێت! بەڵکو جڤاتێکە و بڕیارەکانی زۆر بابەتیانەیە، جڤاتێکە و پاش کۆبوونەوەیەکی ئامادەکراوە و بڕیاری ئامادەکراوی دوو مناڵ، ناچن سەرە بۆ وەرگرتنی ٢٠-٢٥هەزار دیناری چاپی بریمەریی بگرن لە ژووری کارگێڕیی و دارایی! دەی هێشتا گەورەترین ستەمە کە داوای کشانەوە لە جڵەو لەدەستانی گۆڕان بکەیت! چونکە؛ *لە ٢٠٠٩ـەوە هیچ ساتێك نادۆزیتەوە کە نێوان گۆڕان و دەسەڵاتدا هێندە خۆش و بێ کێشە بووبێت! هاوکێشەیەك هەیە دەمێکە لە کوردستاندا بەرکارە، کە بریتییە لەوەی چەندە نزیك بیت لە دەسەڵاتەوە، بارتەقای ئەوە دوور ئەبیت لە خەڵکەوە، ئێ خواهەڵناگرێت ئێستا سپەیسی نێوان جەماوەر و دەنگدەرانی گۆڕان(تەنانەت زۆرێك لە هەڵسوڕاوانیشی) لەگەڵ ئەم سەرکردایەتییەدا لە بەرینترین ئاستیدایە، ئەمە هیچیشی نەبەدڵ نەکراوە، بگرە زۆر دڵخوازانە و خۆویستانە کراوە، بۆچی تێکیبدەن؟! *سەرباری ئەوەی کە گۆڕان بۆ چەواشەکاریی بەیت و بالۆرەیەکیتری فڕێ داوەتە ناو ڕای گشتییەوە(لەسەر کارنامەی چاکسازیی حکومەت ڕێککەوتنێکی مەرجدارمان لەگەڵ پارتیی هەیە) و کەچی پێچەوانەی ئەم حەکایەتە ئەبینین لەناو حکومەتدا! بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە؛ گۆڕان لەسەر بنەمای وەرگرتنی کۆمەڵێك پۆست چووەتە ناو ئەم کابینەیەوە، دەی لەم بارەیەوە تەحەددا ئەکەم یانزە ساڵە دەسەڵات ئەوەندە ڕاستگۆ نەبووە لەگەڵیدا، لەسەر ئاستی هەرێم ڕێککەوتنی لەگەڵ پارتییدا هەیە، لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارتییدا پەیوەندییەکانی لە نزیکترین ئاستدایە، لە پەرلەمانیش لەگەڵ پارتیی و یەکێتیی موو لە دەمی یەك دەرئەهێنن! لەسەر ئاستی پارێزگاکانی سلێمانیی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ڕێککەوتنی لەگەڵ یەکێتیی هەیە، لەسەر ئاستی مەرز و بازرگانیی زۆر زۆر لەگەڵ هەردوو لایەن ڕێکە و بەڵێنی باشترکردنی پەیوەندییەکانیش دراوە، لە ئاستی گرووپی کۆمپانیاکانی #لۆکاس_ئێجینسی کوڕەکانیش(کە ڕەنگە گرنگترین هۆکاری چوونە حکومەت بێت) زۆر بێ گرفت و پەیوەندییەکان لەسەردەمی زێڕین و مانگی هەنگوینییدان...بۆچی تێکیبدەن؟! *واز لە ڕای گشتیی بهێنن، ئەزانم زۆرینەی هەڵسوڕاوانی گۆڕان لێو بەبار و هەناسەساردی بەردەم خەڵکن، بیست و چوار کاتژمێری شەو و ڕۆژێك ئەوان دڵیان لە مشتیاندایە تا بەرپرسانی بزووتنەوەکە فەلەت نەکەن، جڤاتەکان لە خانە شێواوتر، خانە لە فراکسیۆن وێرانتر، فراکسیۆن لە تیمی حکومەت بەربادتر، تیمی حکومەت لە دنیا سەر لێشێواوتر، ڕێکخەری گشتیی لە هەمووان بێ ڕوئیاتر... خۆزگە ناخورێت بە هەڵسوڕاوی بەدبەختی گۆڕان لەم دۆخەدا! بەڵام هێشتا ئەوانەی کە ئیدارەی گۆڕان ئەدەن، پێیان وایە لەسەردەمی کاك نەوشیروان سەرکەوتووترن، بە 12 کورسییەوە قورسایی 24 کورسیی زیاتریان هەیە، پەیوەندیی سیاسیی و لینکی بازرگانییان زۆر باشە، بۆچی تێکیبدەن؟! *خۆزگە ئەم قسانەی ئێمە لەنزیکترین کاتدا پێچەوانەکەی ئەبینرا، بەڵام سەرنجەکانمان ماون، زۆرمان ووت لەسەر باری ڕێکخراوەیی گۆڕان و هەژموونی کوڕانی کاك نەوشیروان، دارایی گۆڕان و میدیا و چوونە حکومەت و پەیوەندییەکان و جڤاتی دەست و پێ سپییان و خانەی دەرپەڕاندنی دۆستان و ستاف و (تەحالوفی فاسیدین) و زۆر پرسیتر، وەك کەسانێك نیین کە ساڵانێك بێدەنگ و بە ڕۆژوو بوون و چەند ڕۆژێك بەربانگ ئەکەنەوە بە نووسین و پۆستی پڕ لە ماستاو تا پۆستێك وەربگرن، کە وەریان نەگرت دێنەوە و ڕەخنە لە گۆڕان ئەگرن! تەنانەت بە هیچ جۆرێك نامەوێت بۆچوونەکانی ئێمەومانان بەشداربێت لە یارییەکی ناوخۆیی گۆڕاندا کە دەمێکە کۆمەڵێك بۆینباخ لە مل سەرقاڵن پێوەی، بە بارەکەڵڵای کوڕانی کاك نەوشیروان سەرەتا زەمینەسازیی بۆ چوونە حکومەت و بەبنەماڵەییکردنی گۆڕان ئەکەن و دەستکەوتەکان بۆ نزیکەکانیان ئەچننەوە و دواتر کە بارەکە لار ئەبێتەوە، دێنەوە و بە تووندیی ڕەخنە لە خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەر ئەگرن و ئەیانەوێت پەرێزی خۆیان پاك بکەنەوە! بۆچی لەبەر ئەم جۆرە بەشەرانە تێکیبدەن؟! * گۆڕان تاکە مۆڕاڵێکی سیاسیی تێدا نەماوە، هیچ نەبێت با خاوەنی (بەڵێن) بێت، هەرچەندە لە زیانی خەڵکیش بێت!! بۆ مێژوو ئەیڵێم ئەوپەڕی بێ بەڵێنییە و سوونەتێکی زۆر سەیئەیە کە گۆڕان فێری حیزبی کوردیی ئەکات، کە سوور بزانێت یەکێتیی و پارتیی گوشراون لە ئەخلاقی سیاسیی، دارای ئەوەیان نییە کە چاکسازیی و گۆڕانکاریی بکەن، تۆ هەر مل بابدەیت و لەسەر وەرگرتنی قایمقامی شارێك بەهار بێنیتە ئەژنۆ و بڵێیت ڕێبازیی گۆڕانکاریی سەرکەووت، کەچی لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردندا بێیتە دەرەوە و چاوشارکێیەکیتر سەرپێ بخەیت!! بۆچی بە فیکەی ئەمانە تێکیبدەیت؟! ستەمە لەخۆت و خەڵك و ئەوانیتریش، ئێوە بەردەوام بن و چاوێك بە کۆمێنتی سەر بەیاننامەکانتاندا بخشێنن، جا تێئەگەن کۆمەڵگا ئێوەی تێپەڕاند، تازە کشانەوەتان ڕووداو ناخولقێنێت!
بەیار عومەر عەبدوڵا لوبنان سێ هەزار ساڵ پێش زاین، فینقیەکان تێیدا ژیاون کە بە بازرگانی بەناوبانگ بون. دواتر کەوتە دەست ڕۆمەکان و بوو بە یەکێک لە ناوچە مەسیحیەکان. لە سەدەی چواری زاینیدا، قەشەیەک بە ناوی مارۆن لە نزیک حەلەب دەژیا و خەلکێکی زۆر دوای ڕێبازەکەی کەوتن، کە بوو بە مەزهەبێک لە کاسۆلیک و ئێستا سەر بە پاپای ڤاتیکانن. دواتر ئەم مەزهەبی مارۆنیەتە لە سوریاوە گوازرایەوە بۆ شاخەکانی لوبنان. کە ئیسلام دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرت، مارۆنیەکان لەسەر ئاینی خۆیان مانەوە. دواتر عوسمانیەکان دەستیان بەسەر (شام) دا گرت کە بریتی بوو لە سوریا و لوبنان هەتا جەنگی جیهانی یەکەم. دواتر شام چوە ژێر دەسەڵات و ئینتیدابی فەرەنساوە. مەسیحیەکان لە شاخەکانی کەنار دەریای سپی ناوەڕاستدا دەژیان. بۆ ئەوەی مەسیحیەکان نەبنە کەمینە لە سوریا و توشی چەوساندنەوە نەبن، حکومەتی فەرەنسا لە ساڵی ١٩٤٣ دەوڵەتێکیان لە سوریا بۆ جیاکردنەوە و ناویان لێنا کۆماری لوبنان، کە ڕوبەرەکەی نزیکەی تەنها ١٠ هەزار کیلۆمەتر دوجابوو. پێیان وابوو بەو شێوەیە دەتوانن مەسیحیەکانی ئەو ناوچانە بپارێزن بەتایبەتی کە لەسەر دەریا بون و فەرەنسا دەیتوانی بە ئاسانی فریایان بکەوێت. ئەو کات دانیشتوانی لوبنان زۆرینەیان مەسیحی مارۆنی بوون، دواتر موسڵمانی سونە مەزهەب، ئینجا موسڵمانی شیعە مەزهەب ژمارەیان لە هەمویان کەمتر بوو. بەڵام لەبەر ئەوەی شیعەکان منداڵی زۆر و مەسیحیەکان منداڵی کەمیان دەخستەوە؛ ئێستا ئەم هاوکێشەیە پێچەوانە بۆتەوە، شیعە بون بە زۆرینە، سونە دوهەم پێکهاتەن، و مەسیحیەکان بون بە سێهەم پێکهاتە. دروزەکانیش چوارەم پێکهاتەن و هەر جارەی لەگەڵ یەکێک لە پێکهاتە سەرەکیەکاندا ڕێکدەکەون بۆ پاراستنی کیان و بەرژەوەندی خۆیان. بەڵام بۆ ئەوەی هاوکێشە سیاسیەکان تێکنەچێت کە چەندین ساڵە لەسەری ڕێککەوتون، کە سەرۆک کۆمار بۆ مەسیحی و سەرۆک وەزیران بۆ سونە و سەرۆک پەرلەمان بۆ شیعەیە، لە ساڵی ١٩٣٢ ەوە سەرژمێریان نەکردوە. واتە لە پێش دروستبونی لوبنانەوە یەک سەرژمێری کراوە لە شاخەکانی لوبناندا و ئیتر دوبارە نەکراوەتەوە. پێش جەنگی ناوخۆیی (١٩٧٥-١٩٩٠)، لوبنان جگە لەوەی بەناوبانگ بوو بە کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و بازرگانی، سەنتەری بانکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. ئەو ڕۆڵەی دەبینی کە ئێستا ئیمارات دەیبینێت. جوانی سروشت و بەهێزی ئابوری و زۆری بانکەکانی نازناوی سویسرای ڕۆژهەڵاتیان دابوو بە لوبنان. بەڵام ئێستا کێشەی گەورەی لوبنان ئەوەیە کە کۆمەڵێک بنەماڵەی سیاسی دروستبون کە بون بە بارگرانی بەسەر کایەی سیاسی و ئابوری لوبنانەوە. ئەم بنەماڵە سیاسیانە لە ڕواڵەتدا جیاوازن و نمایندەی پێکهاتەی جیاوازی وەک مەسیحی و سونە و شیعە و دروز دەکەن. هەر یەکەیان لە کاتی جیاوازدا لە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا بون. بەڵام لە ناوەڕۆکدا خاڵی هاوبەشیان زۆرە. زۆربەیان دەستیان بەسەر کایەی سیاسیدا گرتوە و هەر جارەی بەپێی رێژەی ئەو کورسیانەی لە پەرلەماندا دەیهێنن، ژمارەیەک وەزارەت وەردەگرن، بەڵام وەرگرتنی وەزارەتەکان لە لوبناندا تەرجومە نەبوە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان، بەڵکو ڕێگەیەکە بۆ دابەشکردنی کێکی دەسەڵات و دەستکەوتی مادی و تەندەری زەبەلاح بۆ حیزب و بنەماڵە سیاسیەکان. بە تێپەڕبونی کات حیزب و بنەماڵە سیاسیەکان بون بە ملیاردێری گەورە و لە بەرامبەردا زۆرینەی لوبنانیەکان بێکارن و لە ژێر هێڵی هەژاریەوەن. زۆرینەی لوبنانیەکان متمانەیان بە حکومەت و حزب و بنەماڵە سیاسیەکان نەماوە و تەنانەت دوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت، هێشتا خۆپیشاندانەکان بەردەوامن چونکە دەزانن هەر حکومەتێک بێتە سەر کار لەوەی پێشو باشتر نابێت. دەیانەوێت کۆی پرۆسەی سیاسی و حزب و بنەماڵە سیاسیەکان بگۆڕن. لە هەرێمی کوردستاندا هەمان سیناریۆ لەئارادایە. دوای چەندین ساڵ سۆڕش و قوربانیدان، چەند بنەماڵەیەکی سیاسی دەستڕۆشتو دروستبون کە جارێک بە ناوی ئۆپۆزسیۆن و جارێک بە ناوی دەسەڵاتەوە دێنەوە سەر شانۆی سیاسەت و خاوەنی پارەی زۆر و ماکینەی میدیایی زەبەلاحن، هەندێکیان بە ناوی چاکسازی و هەندێکیان بە ناوی کوردایەتیەوە دەنگ کۆدەکەنەوە، بەڵام لە ناوەڕۆکدا زۆر لەیەک دەچن. هەر یەک لەو بنەماڵە سیاسیانە دەیانەوێت بەپێی ڕێژەی کورسیەکانیان وەزارەت وەربگرن کە تەرجومە نەبوە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان، بەڵکو بۆتە هۆی دەوڵەمەندبونی چەند حزب و بنەماڵەیەکی سیاسی و لە بەرامبەردا بۆتە هۆی هەژاربون و بێکاربونی زۆرینەی هاوڵاتیان. هەر یەک لەم حزب و بنەماڵە سیاسیانە چەند کۆمپانیا و سەرمایەدارێک کاریان بۆ دەکەن و ئیحتیکاری بازاڕیان کردوە و ناهێڵن بەدەر لە بازنەی تەسکی خۆیان، خەلک بە ئاسانی کەسابەتی خۆی بکات. سەرباری ئەو خاڵە هاوبەشانە، هەندێک جیاوازی هەیە لە نێوان لوبنان و هەرێمی کوردستاندا. یەکێک لە جیاوازیەکان ئەوەیە کە لە لوبنان لانی کەم بنەماڵەی حەریری هەن کە چەند ملیار دۆلارێکیان لە سعودیەوە هێنایەوە بۆ بنیاتنانەوەی بەیروت دوای شەڕی ناوخۆ. بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا بنەماڵە سیاسیەکان بە ملیارەها دۆلاری دزراوی کوردستان دەبەنە دەرەوەی وڵات، لە کاتێکدا ژێرخانی ئابوری وێرانە و حکومەت موچەی پێنادرێت. واتە وەک دەستیان بەسەر داهاتی سەرزەوی و ژێرزەویدا گرتوە، لە ناو وڵاتەکەدا وەبەرهێنانی پێوە ناکەن. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئەمە تا کەی بەردەوام دەبێت؟! ئایا لە ئایندەدا هاوشێوەی لوبنان، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا دەستناکەن بە جوڵەی کاریگەر بۆ سنوردارکردنی دەسەڵات و نفوزی بنەماڵە سیاسیەکان؟!