چیرۆکی کەرتی نەوتی هەرێم
2022-02-12 09:42:56
راپۆرتی: درەو
بەشی یەکەم
زیاتر له سهد ساڵه نهوت لهم ناوچه جوگرافییهی که به ههرێمی کوردستان ناسراوه دۆزراوهتهوه، بهڵام ڕێگه له پهرهپێدانی گیراوه تا دوای ڕاپهڕینی خهڵکی کوردستان له ساڵی 1991، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 1993 لە کابینەی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی (کۆمیتەی باڵای پرۆژە تایبەتییەکان) دەدرێت، ئەم کۆمیتەیە کاری هەوڵدان بووە بۆ دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەناوچەی تەق تەق و شێواشۆک، بۆ یهکهم جاریش به شێوهیهکی سهرهتایی له (26/12/1994) یەکەمین گاڵۆن نەوت لە بیرە نەوتی شێواشۆک دەردەهێنرێت.
پێش ڕووخانی ڕژێمی بەعسی عێراق و لە (17/7/2002) یەکەم گرێبەستی نەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێم - ئیدارەی سلێمانی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی تەقتەق لەگەڵ کۆمپانیای (جەنەڵ ئینێرجی) ئیمزا کرا، کە یەکەمین گرێبەستی نەوتی بوو لەمێژووی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی واژۆ کرابێت.
یەکەم: دۆزینەوەی نەوت لە هەرێمی کوردستان
لەو ناوچە جوگرافییەی کە ئێستا بە هەرێمی کوردستان ناسراوە، لە مێژە کێڵگەی گازی و نەوتی تێدا دۆزراوەتەوە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن، لە ساڵانی (1900) بەدواوە، کێڵگەی نەوت و غاز لە کەرکوک و چەمچەماڵ و قادرکەرەم (کۆرمۆر) دۆزراونەتەوە، پاشان لە ناوچەکانی دیکەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و دوای ئەویش لە وڵاتانی کەنداو تونراوە نەوت بدۆزرێتەوە.
بەڵام بەهۆکاری سیاسی ڕێگە لەوە گیراوە وەبەرهێنان لەم سەرچاوە سروشتییانەدا بکرێت بە تایبەت لەم سنورە جوگرافییە، جگە لە کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک، سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتییانەی لەم سنورە بوون داپۆشران و تا نزیک لە ڕوخانی ڕژێمی بەعس هیچ وەبەرهێنانێکیان تێدا نەکرا.
ئەمە دەری دەخات نزیکەی سەدەیەک ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق ڕێگربوونە لەوەی خەڵکی ئەم ناوچەیە سودمەندبن لەم سەرمایە گرنگە، سەرباری ئەوە ڕێگە لەوە گیراوە زانیاریشی لەبارەوە بڵاوببێتەوە، بە تایبەت لە نێو پرۆگرامەکانی خوێندن جێگەیەکی ئەوتۆ بۆ ئەم سامانە گرنگ و نەتەوەییە نەکراوەتەوە تا خەڵکی زانیارییان هەبێت دەربارەی سەروەتێکی وەها گرنگ.
دووەم: یەکەم هەوڵی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان
لە پاش راپەڕینی خەڵکی لە باشوری کوردستان (باکوری عێراق) و دروستبوونی قەوارەیەکی سیاسی نیمچە سەربەخۆ بە ناوی هەرێمی کوردستانەوە، مەسەلەی نەوتی کوردستان لەلایەن کۆمەڵێک لە خەڵکانی شارەزای ناوخۆییەوە هەوڵی بۆ دراوە، هەوڵەکانیش سەرەتا بە نهێنی بوونە، تا لە مانگی تشرینی یەکەمی (1993) لە کابینەی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی (کۆمیتەی باڵای پرۆژە تایبەتییەکان) دەدرێت، ئەم کۆمیتەیە کاری هەوڵدان بووە بۆ دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەناوچەی تەق تەق و شێواشۆک.
کۆمیتەکە لەلایەن ئەندازیاری نەوت (حەمە جەزا ساڵح) سەرپەرشتیکراوەو سەرۆکی وەزیرانی ئەوکات (کۆسرەت رەسوڵ عهلی) سەرۆکی کۆمیتەکە بووە. بە سوود وەرگرتن لەو پاشماوە ئاسنینانەی کە لە کارگەی شەکرەکە سلێمانی هەبووە، توانراوە پاڵاوگەیەکی بچووک دروستبکرێت و لە (26/12/1994) یەکەمین گاڵۆن نەوت لە بیرە نەوتی شێواشۆک دەردەهێنرێت، لە (28/ 12/ 1994) نموونەیەک لەو نەوتە دەبرێتە ئێران و لە تاقیگەکانی ئێراندا دەپشکنرێت و پاش ماوەیەک بە ئەنجامێکی ئەرێنییەوە دەگاتەوە کوردستان.
ئەم پاڵاوگەیە لە سەرەتای ساڵی (1995) دەست دەکات بە دەرهێنانی نەوت. بەرهەمەکەی دەبرێت بۆ کارگەکانی چیمەنتۆی سەرچنار و بازیان، بەشێکیش لە پێداویستییەکانی نەوت لە دەڤەری سلێمانی دابین دەکات، بە تایبەتی بۆ قوتابخانە و نەخۆشخانەکانی لە بواری گەرمکردنەوەدا بەکاردەهێنرێت. هەندێک ئەم پاڵاوگە بچوکە بەسەرەتای دامەزراندانی پیشەسازی نەوت لە هەرێمی کوردستان ناودەبەن. بەڵام لەوکات بەدواوە بەهۆی دوو هۆکاری سەرەکی پرۆسەکە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگیەیە پەکی کەوتووە، ئەوانیش؛
یەکەم؛ حکومەتی عێراقی (ڕژێمی بەعس) دژی بەرهەمهێنانی نەوت بووە لە هەرێمی کوردستان.
دووەم: شەڕی ناوخۆو ململانێی یەکێتی و پارتی دەرفەتی نەداوە بە بەرەو پێشبردنی پرۆسەکە.
جارێکی ترو پێش ڕوخانی ڕژێمی بەعس، کە لە چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان، چەند کێڵگەیەکی نەوتی دۆزرابوونەوە وەکو ناوچەکانی (زاخۆ، تەق تەق و گەرمیان) و هەر لەم قۆناغەدا بوو هێشتا سەردەمی دوو ئیدارەیی هەولێر و سلێمانی بوو، یەکێتی چەند گرێبەستێکی نەوتی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای نەوتی ئیمزا کرد. زۆرینەی ئەو بلۆکە نەوتییانەی گرێبەستیان لەسەر کرا، پێشتر نەوتیان تێدا دۆزرابوویەوە یان بیری نەوتیان تێدا هەڵکەندرا بوو. یەکەمین گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە قۆناغی دوو ئیدارەیی هەولێر و سلێمانی ئیمزا کران. لەو پرۆسەیەشدا یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ئیدارەی سلێمانی دەستپێشخەر بوو، بە پێچەوانەوە پارتی دیموکراتی کوردستان تا ساڵانێکی درەنگتر و تا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی عێراقی لە ساڵی (2003)دا، نەهاتە ژێرباری پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە.
پێش ساڵێك لە ڕووخانی ڕژێمی بەعسی عێراق و لە (17/7/2002) یەکەم گرێبەستی نەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێم - ئیدارەی سلێمانی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی تەقتەق لەگەڵ کۆمپانیای (جەنەڵ ئینێرجی) تورکی ئیمزا کرا، کە یەکەمین گرێبەستی نەوتی بوو لەمێژووی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی واژۆ کرابێت.
هەر پێش ڕوخانی ڕژێمی بەعس بوو لە (14/1/2003) حکومەتی هەرێم - ئیدارەی سلێمانی دوو گرێبەستی دیکەی نەوتی بۆ کارکردن لە بلۆکەکانی شاکەل و پوولخانە لەگەڵ کۆمپانیای (پیت ئۆیڵ) ئیمزا کرد. بەوەش ژمارەی گرێبەستەکانی ئیدارەی سلێمانی بۆ سێ گرێبەستی نەوتی هەڵکشا.
سێیەم: دەرهێنانی نەوت لە پاش داگیرکردنی عیراق لەلایەن ئەمریکاوە
لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە لە عێراق و داگیرکردنی لە لایەن ئەمریکاوە، پاش ئەوەی گەمارۆی ئابووری لەسەر عیراق و هەرێمی کوردستان لابرا، تا ئەوکاتە تەنیا یەکێتی نیشتمانی لەڕێگەی ئیدارەی سلێمانییەوە دەستی بە ئیمزاکردنی گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیاکانی بیانی کردبوو، بە ساڵێك دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، بۆ یەکەمجار پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگەی ئیدارەی هەولێرەوە دەستی بە ئیمزاکردنی چەند گرێبەستێکی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکان کرد.
لە (25/6/2004) حکومەتی هەرێم - ئیدارەی هەولێر سێ گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نەرویجی بۆ کارکردن لە کێڵگەکانی (تاوکێ، ئەربیل و دهۆک) لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر ئیمزا کرد. ئەوەش یەکەمین بەشداریی ئیدارەی هەولێر بوو لە ئیمزاکردنی گرێبەستی نەوتی و لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستاندا.
هەر لە قۆناغی دوو ئیدارەیی هەولێر و سلێمانیدا، گرێبەستێکی دیکەی نەوتی لە نێوان ئیدارەی سلێمانی و کۆمپانیای (وێسترن زاگرۆس) بۆ کارکردن لە کێڵگەی نەوتی کوردەمیر لە ڕێککەوتی (4/5/2006) ئیمزا کرا.
لە دوای یەکگرتنەوەی کابینە حکومییەکانی هەولێر و سلێمانی، حکومەتی هەرێم دەستی کرد بە دەرهێنانی نەوت و پێشخستنی بواری پیشەشازی نەوت کرد. بە خێرایی پەرەدان بە کەرتی نەوتی هەرێم و گربەستی نوێ لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت دەستی پێکرد. چونکە ئەو گرێبەستانەی پێشوو بوون بە سەرەتایەک بۆ بلۆکبەندی کوردستان، پاشان لە کابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بارودۆخی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان لە سایەی یەکگرتنەوەی حکومەتەکانی هەولێر و سلێمانی لەلایەک و بوونی دەستورێکی نوێ لە عێراق لە لایەکی تر ڕێگەی بۆ هەرێمی کوردستان خۆشکرد پرۆسەی نەوت پەرە پێبدات.
سەرەتای بەرفراوانبوونی کەرتی نەوت و گازی هەرێمیش لەوەوە دەستی پێکرد کە چوارچێوەی جوگرافی له هەرێمی کوردستان بەسەر کۆمەڵە بلۆکێکی بچوک بچوک دابەشکرا که ژمارهیان (48) بلۆک بوو له (8) ناوچهی نهوتی ههرێمی کوردستاندا (دواتریش کرا بە (57) بلۆک)، ئەم دابەشکردنەش ئاراستەی سیاسەتی کۆمەڵە کۆمپانیاییەکی بیانی بۆ خۆی ڕاکێشا لە یەک کاتدا بۆ پەرەپێدان و بوژانەوە و وەبەرهێنان له کەرتی نەوتی هەرێم هاتنە پێشەوە.
له ساڵی (2006) و وهزارهتی سامانه سروشتییهکانی حکومهتی ههرێمی کوردستان پێکهێنرا، ساڵێک دواتر یاسای نهوت گاز له پهرلهمانی کوردستان دهرچوێنرا.
لێره بهدواوه کۆمپانیا بیانییهکانی بواری نهوت ڕویان له ههرێمی کوردستان کردو تا ساڵی (2014) دهیان کۆمپانیای گهورهو دیاری بواری نهوت چهندین گرێبهستیان لهگهڵ وهزارهتی سامانه سروشتییهکانی حکومهتی ههرێمی کوردستان ئهنجامدا، که دیارتینیان کۆمپانیاکانی (جەنەڵ ئینێرجی، پیت ئۆیڵ، دی ئێن ئۆ، ویسترن زاگرۆس) له دوای ساڵی (2009)هشهوه (16) کۆمپانیای نوێ ڕویان له ههرێمی کورستان کرد که به ناوبانگترینیان بریتی بوون له (کۆمپانیای دانا گاز، هانت ئۆیڵ، گۆڵف کیستۆن) دواتریش کۆمپانیاکانی وهک (ئیکسۆن مۆبیل، شیفرۆن، گازپرۆم) هاتنه نێو پرۆسهی نهوتی ههرێمی کوردستانهوه.
کاری کۆمپانیاکان بهشێوهی جیاواز بۆ گهڕان و پشکنین و ههڵکهندن و دهرهێنانی نهوت بووه، تا ساڵی (2014) زیاتر له (180) ههڵکهندن ئهنجام دراوهو پهێی زانیارییهکان (55-60%) ههڵکهندنهکان ئهنجامی باشیان ههبووه.
سەرچاوەکان
- د. قەیوان سوارە ستوەیلی، هەرێمی کوردستان و پرۆژەکانی گازی سروشتی، نوسینەگەی تەفسیر بۆ بڵاوکردنەوەو ڕاگەیاندن، هەولێر، 2013.
- مەسعود مەلا هەمزە. یەکەمین هەنگاوی دەرهێنان و پاڵاوتنی نەوتی کوردستان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە. چاپخانەی هێڤی، هەولێر 2017.
- ڕێبین فەتاح، چۆن نەوتی هەرێم کەوتە دەست کۆمپانیا پڕوپووچەکانەوە؟، پێگەی کوردستان تایمز؛
- ئهردهڵان عهبدوڵڵا، نەوت نیعمەتە یان نەهامەتییە بۆ گەلان؟!: گەشتێکی کورت بەناو مێژووی خوێناوی نەوت لە جیهاندا، پێگەی مێژووی کورد هەروەها کوردستانی نوێ؛
- شهريار شيخلر، نمو قطاع النفط في إقليم كوردستان مقارنة بالعراق، موقع روداوو؛