هەولێر: دابەشكردنی پارە لە نەخۆشخانەی رزگاری ناڕەزایەتی لێدەكەوێتەوە

2020-08-09 14:47:25



(درەو):
دابەشكردنی پارە لە نەخۆشخانەی رزگاری بەسەر بەشێك لە كارمەنداندا ناڕەزایەتی لێكەوتەوە، دەوترێت هاوسەری سەرۆكی حكومەت خێری كردووە، كەمپەینی كوا 500 دۆلارەكەم راگەیەنراوە. 
ئەمڕۆ بەرپرسانی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر بڕی (500 دۆلار)یان بەسەر بەشێك لە كارمەندانی نەخۆشخانەكەدا دابەشكرد.
ژمارەیەك لە كارمەندانی نەخۆشخانەی رزگاری پەیوەندییان بە (درەو)وە كردو باسیان لەوەكرد، لەكۆی نزیكەی (900) كارمەند پارە تەنیا بە نزیكەی (100) كارمەند دراوە، هەندێك لە كارمەندەكانی نەخۆشخانە لە ئەكاونتی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك كەمپەینێكیان بەناوی "كوا 500 دۆلارەكەم" راگەیاندووە. 
لەناو كارمەندانی نەخۆشخانەكەدا دەنگۆی ئەوە هەیە هاوسەری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بڕی (50 هەزار) دۆلاری وەكو كاری خێرخوازی بۆ نەخۆشخانەكە ناردووە‌و بەرپرسانی نەخۆشخانەكە پارەكە تەنیا بەسەر ئەو كەسانەدا دابەشكردووە كە سەربە پارتی دیموكراتی كوردستانن.
دكتۆر بۆتان عەبدولقادر یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە لێدوانێكدا بۆ (درەو) رایگەیاند، ئەو پارەیەی كە دابەشیان كردووە پارەی كەسێكی خێرخواز بووەو نازانن خێرخوازەكە كێیە.
سەبارەت بە ناڕەزایەتی كارمەندان، دكتۆر بۆتان وتی:" سبەینێ پارە بەسەر ئەو كارمەندانەی تری نەخۆشخانەدا دابەشدەكەن كە ئەمڕۆ پارەیان پێنەدراوە".

 

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

جەندرمە لەناوخاكی هەرێمدا
ئاشتی هەورامی روبەڕووی دادگا قورسەكە دەبێتەوە

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان چاكسازی پێدەكرێت؟

بەڵێ
نەخێر
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand