( درەو میدیا): بەبەراورد بە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان 2013 دەنگی زۆربەی لایەنەكان كەمیكردووە لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان 2018. جیاوازی دەنگی لایەنەكان لەهەردوو هەڵبژاردنی 2013 – 2018:. - پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی 2018 دا (686،070 ) دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (743,984) دەنگی بەدەستهێنابوو ، واتا (57914 ) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 7.8%) - یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەڵبژاردنی 2018 دا (319،912) دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (350,500) دەنگی بەدەستهێنابوو ، واتا (30588 ) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 8.7%) - بزووتنەوەی گــۆڕان لە هەڵبژاردنی 2018 دا (186،903) دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (476,736 ) دەنگی بەدەستهێنابوو ، واتا (289833) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 60.8%) - كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی 2018 دا (109،494) دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (118,574 ) دەنگی بەدەستهێنابوو ، واتا (9080) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 7.7%) - بەرەو ئیسڵاح لە هەڵبژاردنی 2018 دا (79،434) دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (186,741 ) دەنگی بەدەستهێنابوو ، واتا (107307) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 57.4%)، هەرچەندە پێشتر یەكگرتوو بە یەك لیست بوو بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا ( بزوتنەوەی ئیسلامی و رەوتی گەشەشی ) لەگەڵ بوو. - سەردەم لە هەڵبژاردنی 2018 دا (15،581) دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (12501) دەنگی بەدەستهێنابوو ، واتا (3080) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 19.8%) هەرچەندە پێشتر سۆسیالیست بە یەك لیست بوو بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا لەگەڵ (پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان و یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان) لەگەڵ بوو، بەو پێیە بێت دەنگی سۆسیالیستیش كەمیكردووە. - ئازادی لە هەڵبژاردنی 2018 دا (8،063 ) دەنگی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (12392) دەنگی بەدەستهێنابوو ، واتا (4329) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی ( 34.9%).
( درەو میدیا): بەبەراورد بە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان 2013 لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان 2018گۆڕانكاری بەسەر ژمارەی كورسی لایەنەكاندا هاتووە وەك. جیاوازی كورسی لایەنەكان لەهەردوو هەڵبژاردنی 2013 – 2018:. - پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی 2018 دا (45) كورسی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (38) كورسی بەدەستهێنابوو ، واتا (7) كورسی زیادیكردووە بەرێژەی ( 18.4%) - یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەڵبژاردنی 2018 دا (18) كورسی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (21) كورسی بەدەستهێنابوو ، واتا (3) كورسی زیادیكردووە بەرێژەی ( 16.6%) - بزووتنەوەی گــۆڕان لە هەڵبژاردنی 2018 دا (12) كورسی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (24) كورسی بەدەستهێنابوو ، واتا (12) كورسی زیادیكردووە بەرێژەی ( 50 %) - كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی 2018 دا (7) كورسی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (6) كورسی بەدەستهێنابوو ، واتا (1) كورسی زیادیكردووە بەرێژەی ( 16.6%) - بەرەو ئیسڵاح لە هەڵبژاردنی 2018 دا (5) كورسی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (10) كورسی بەدەستهێنابوو ، واتا (5) كورسی زیادیكردووە بەرێژەی ( 50%) - سەردەم لە هەڵبژاردنی 2018 دا (1) كورسی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (1) كورسی بەدەستهێنابوو ، وەك خۆی. - ئازادی لە هەڵبژاردنی 2018 دا (1) كورسی بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی 2013 دا (1) كورسی بەدەستهێنابوو، وەك خۆی
( درەو میدیا): كاتژمێر 12ی ئەمشەو كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاندو ئاماژەی بەوەكرد كە 96 بنكەی دەنگدان كە دەكاتە ( 119117 ) هەزار دەنگ پووچەڵكرانەوە، كە لە دهۆك 11 بنكە، لە سلێمانی 27 بنكە و هەولێر 59 بنكە پووچەڵكراونەتەوە. دەنگ و كورسی لایەنەكان بەم شێوەیەیە:. پارتی دیموكراتی كوردستان: 686،070 دەنگ- 45 كورسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان: 319،912 دەنگ- 21 كورسی بزووتنەوەی گــۆڕان: 186،903 دەنگ- 12 كورسی جوڵانەوەی نەوەی نوێ: 127،115 دەنگ- 8 كورسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان: 109،494 دەنگ- 7 كورسی هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح: 79،434 دەنگ - 5 كورسی هاوپەیمانی سەردەم: 15،581 دەنگ - 1 كورسی لیستی ئازادی: 8،063 دەنگ - 1 كورسی كورسی پێكهاتەكان: - ھاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەیی: 3 كورسی - گەشەپێدانی توركمانی: 2 كورسی - چاكسازی توركمانی: 1 كورسی - لیستی میللەت: 1 كورسی - بەرەی توركمانی: 1 كورسی - لیستی رافیدەین: 1 كورسی - ئەنجوومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری، 1 كورسی - قەوارەی تاكی ئەرمەن: 1 كورسی هاوكات دەنگی بەشێك لە سەرۆكی لیستەكان بەم شێوەیە بووە:. * قوباد تاڵەبانی، یەكێتی: 182 هەزار و 551 دەنگ * شاسوار عەبدولواحید، نەوەی نوێ: 106 هەزار و 289 دەنگ * عەلی حەمە ساڵح، گۆڕان: 91 هەزار و 934 دەنگ هێمن هەورامی، پارتی: 47 هەزار و 436 دەنگ * سۆران عومەر، كۆمەڵی ئیسلامی: 42 هەزار و 459 دەنگ * شێركۆ جەودەت، بەرەو ئیسڵاح: 11 هەزار و 70 دەنگ ناوی كاندیدە دەرچووەکانی پارتی: 1. هێمن هەورامی: 47،436 2. هێڤیدار ئەحمەد: 32،322 3. جەلال پەرێشان: 30،444 4. سەروان محەممەد هەرکی: 24،286 5. پێشەوا هەورامانی: 24،125 6. بەهجەت عەلی سپینداری: 23،636 7. سەباح مەحموود زێباری: 16،272 8. شەعبان عەلی شەعبان: 15،347 9. رزگار عیسا سوار: 13،940 10. رێڤینگ محەممەد هرووری: 13،312 11. حیکمەت محەممەد ئەبو زێد: 12،972 12. ئومێد خۆشناو: 12،536 13. شوان کەریم: 11،942 14. عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی: 11،930 15. بژار خالید عەبدوڵڵا: 11،366 16. رێبوار بابکەیی: 10،352 17. وەیسی سەعید: 10،309 18. موحسین حوسێن، 9،342 19. د. ڤالا فەرید: 8،548 20. سەفین ئاغا گەردی: 8،467 21. مەم ئەسکەندەر مەم ئەسکەندەر: 8،435 22. ئەرشەد حوسێن لۆلانی: 8،426 23. زانا مەلا خالید: 7،962 24. ئیحسان محەممەد: 7،707 25. بەهمەن عەبدوڵڵا: 7،552 26. بەختیار شوکری سلێمان: 7،548 27. جیهاد حەسەن: 7،544 28. سەعید مستەفا: 7،441 29. خەدیجە عومەر: 6،882 30. ئیدریس ئیسماعیل: 6،860 31. نزار مەلا عەبدولغەفار: 6،731 32. چیا حەمید: 6،702 33. تاهر محەممەد: 6،666 34. هەدیە موراد: 6،273 35. جوان یونس: 5،990 36. لیز فەلەکەدین کاکەیی: 5،978 37. رۆژان ئیبراهیم: 5،947 38. لەیلا عەبدولجەبار: 5،873، 39. نەجات شەعبان: 4،560 40. سەوسەن محەممەد: 4،555 41. گوڵیزار رەشید: 4،532 42. گەلاوێژ عوبێد عوسمان: 4،489 43. ژیان تاهر ئەحمەد: 4،078 44. حەسیبە سەعید: 3،962 45. گولستان باقی: 3،551 ناوی كاندیدە دەرچووەکانی یەکێتی: 1. قوباد تاڵەبانی، 182،551 2. بێگەر تاڵەبانی، 8،097 3. رێواس فایەق ، 5،982 4. شنۆ ئەشقی 5،534 5. رۆژان محەممەد 5،296 6. جەمال حەوێز 3،900 7. زیاد جەبار 3،783 8. عوسمان کەریم 3،765 9. سەرکۆ ئازاد 3،560 10. هەژان حەسەن 3،358 11. عەباس فەتاح 3،079 12. فەیسەڵ عەباس 2،909 13. لوقمان حەمەد 2،721 14. هێرش حەسەن 2،695 15. هاوڕێ بەنا 2،602 16. شەمۆل میرە 2،558 17. بالامبۆ محەممەد 2،476 18. کاروان عەبدولڕەحمان 2،434 19. زیکرا ئەحمەد 2،277 20. عەبدولناسر ئەحمەد 2،216 21. سەلمە فاتح 1،719 ناوی كاندیدە دەرچووەکانی گۆڕان: 1. عەلی حەمە ساڵح، 91،934 2. شیرین ئەمین، 13،919 3. گۆران عومەر 7،675 4. ئامینە محەممەد 3،378 5. یاسین خزر 3،205 6. رزگار محەممەد 3،157 7. ئاشنا عەبدوڵڵا 3،121 8. جەلال محەمەد 2،803 9. شاخەوان رەئووف 2،782 10. دابان محەممەد 2،283 11. بەڵێن ئیسماعیل 1،268 12. گولیستان سەعید 825 ناوی كاندیدە دەرچووەکانی نەوەی نوێ: 1. شاسوار عەبدولواحید، 106،289 2. کازم فارووق، 2،207 3. کاوە عەبدولقادر 1،694 4. دیاری ئەنوەر 1،393 5. سیپان سالم 1،355 6. مەم بورهان 1،147 7. موژدە محەممەد 1،080 8. شادی نەوزاد 561 ناوی كاندیدە دەرچووەکانی کۆمەڵ: 1. سۆران عومەر، 42،459 2. عەبدولستار مەجید، 19،143 3. عوسمان کانی کوردەیی 10،862 4. هەورامان گەچێنەیی 4،179 5. موسلیم عەبدوڵڵا 4،072 6. بەدریە سیوەیلی 1325 7. شوکریە سمایل 955 ناوی كاندیدە دەرچووەکانی بەرەو ئیسڵاح: 1. د. شێرکۆ جەودەت: 11،070 دەنگ 2. ئیسماعیل سگێری: 9،983 دەنگ 3. ئەبوبەکر هەڵەدنی: 6،292 دەنگ 4. سەرچنار ئەحمەد: 2،084 دەنگ 5. هەلەز ئەحمەد: 1،230 دەنگ ناوی كاندیدی دەرچووی لیستی سەردەم: 1. عەبدوڵڵا مەحموود، 7،774 ناوی كاندیدی دەرچووی لیستی ئازادی: 1. محێدین حەسەن، 1،222 کۆتاکان: ھاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی: 3 کورسی رومیو حوزیران 3،252 جەنان جەبار 1599 روبینە ئویلمک 815 - گەشەپێدانی تورکمانی: 2 كورسى محەممەد سەعدەدین 2،187 سارە دڵشاد، 194 - چاکسازی تورکمانی: 1 كورسى مونا نەبی، 2،236 - لیستی میللەت: 1 كورسى ئازاد ئەکرەم، 346 - بەرەی تورکمانی: 1 کورسی ئایدن مەعرووف، 866 - لیستی رافیدەین: 1 کورسی فەرید یەعقوب 869 - ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری، 1 کورسی کلارا عودیشو 678 - قەوارەی تاکی ئەرمەن: 1 کورسی فاهیک کەمال، 615 دەنگ
( درەو میدیا): لە راگەیەنراوێكدا جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت" لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان هەڵوێستی فەرمی خۆی سەبارەت بە قبوڵكردنی دەرەنجامی هەڵبژاردنو بەشداریكردن یان نەكردن لە حكومەتی داهاتوی هەرێم رادەگەیەنێتو هەمو بژاردەیەك لە بەردەم بزوتنەوەی گۆڕاندا كراوەیە" بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشیان خستۆتە روو كە " داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەین بۆ هەر كەموكوڕیو كەمتەرخەمییەك كە لەلایەن ئێمەوە بوبێو كاریگەری لەسەر كەمبونەوەی دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان دروست كردبێت" دەقی راگەیەنراوەكە راگەیەنراوێك لە جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە: ئەمڕۆ، 20/10/2018، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. لە كۆبونەوەكەدا چەند تەوەرێكی گرنگ تاوتوێ كرانو بڕیاریان لەبارەوە درا. كوردستانو عێراقو ناوچەكە بە بارودۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێتو گەلەكەمان لە بەردەم ئاڵنگاری گەورەدایە. جڤاتی نیشتیمانی لە سۆنگەی پەرۆشی بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی خەڵكی كوردستانو چارەسەركردنی سەرجەم ئەو كێشەو قەیرانانەی روبەڕوی هاوڵاتیان بوەتەوە تاوتوێی بارودۆخی ئێستاو داهاتوی كرد. هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانو دەرهاویشتەكانی یەكێك بو لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبونەوەكە. هەروەها هەڵسەنگاندنو پێداچونەوە بە كارەكانی بزوتنەوەی گۆڕان تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە بو. هاوڵاتیانی كوردستان... ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانو رێژەی كەمی بەشداریكردنی دەنگدەران، بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن لە نیگەرانی خەڵكی كوردستان لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانو حوكمڕانیانو ئەو بارودۆخە ناهەموارەی بەرۆكی هاوڵاتیانی گرتوە. هەروەها نیشانەی نائومێدی دەنگدەرانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن. هەمو ئەو ساختەكاریو پێشێلكارییانەی لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە ئەنجامدران، كاریگەریو رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر هەڵبژاردنو پرۆسەی سیاسیو ناووناوبانگی هەرێمەكەمان دروست كرد. ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان سوپاسی هاوڵاتیانی كوردستانو دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەین كە بەشدارییان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا كرد. سوپاسو پێزانینی زۆرمان بۆ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان، كە شێلگیرانە كاریان بۆ سەرخستنی لیستی (148)ی بزوتنەوەی گۆڕان كرد. لە هەمان كاتدا داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەین بۆ هەر كەموكوڕیو كەمتەرخەمییەك كە لەلایەن ئێمەوە بوبێو كاریگەری لەسەر كەمبونەوەی دەنگی بزوتنەوەی گۆڕان دروست كردبێت. جڤاتی نیشتیمانی لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان هەڵوێستی فەرمی خۆی سەبارەت بە قبوڵكردنی دەرەنجامی هەڵبژاردنو بەشداریكردن یان نەكردن لە حكومەتی داهاتوی هەرێم رادەگەیەنێتو هەمو بژاردەیەك لە بەردەم بزوتنەوەی گۆڕاندا كراوەیە. لە كۆتاییدا جڤاتی نیشتیمانی بڕیاریدا بە بەستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی لە ماوەیەكی دیاریكراودا، بۆ پێداچونەوەو هەڵسەنگاندنی ئەدای دامەزراوەكانی بزوتنەوەی گۆڕانو دەستورو دانانی نەخشەی داهاتوی بزوتنەوەی گۆڕانو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە سەرجەم ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕاندا. بزوتنەوەی گۆڕان 20/10/2018
(درەو میدیا): بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان كە لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان یەك كورسی هەیە، چاوی لەوەیە لە پەرلەمانی نوێدا پارێزگاری لە تاكە كورسییەكەی بكات. بزوتنەوەی ئیسلامی لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ (یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانو رەوتی چاكسازیو گەشە) بە لیستێكی هاوبەش بەناوی لیستی "بەرەو ئیسلاح" بەشداری هەڵبژاردنی كرد. سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، ئەگەر ژمارەی كورسییەكانی لیسی بەرەو ئیسلاح لە پێنج كورسییەوە ببێت بە شەش كورسی، پێشبنی دەكەن بە دەنگی كۆتای ژنان (لەیلا عەلی عەبدولعەزیز) كچی رابەری پێشووی بزوتنەوەكەیان سەركەوێت بۆ پەرلەمانی كوردستان. ئەو سەرچاوەیە كە خۆی داویكرد ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە، وتی: ئەگەر ژمارەی كورسییەكانی لیستی بەرەو ئیسلاح وەكو خۆی بمێنتەوەو نەبێت بە شەش كورسی، چاوەڕێ دەكەن (عەبدوڵا وەرتێ) لە بزوتنەوەی ئیسلامی سەركەوێت بۆ پەرلەمان. ئەگەر بزوتنەوەی ئیسلامی هیچ كاندیدێكی سەرنەكەوێت بۆ پەرلەمان، ئایا یەكگرتووی ئیسلامی كاندیدێكی خۆی دەكێشێتەوە بۆ ئەوەی كاندیدی بزوتنەوە شوێنی بگرێتەوە، ئەمە پرسیارێكە كە لەناو لایەنە ئیسلامییەكان دروستبووە، بەتایبەتیش لەلای ئەندامانی كۆمەڵی ئیسلامی، كە پێشتر تۆمەتبار دەكران بەوەی ناهاتونەتە ناو لیستی بەرەی ئیسلامییەكانەوە بۆ هەڵبژاردن. (درەو میدیا) بۆ وەرگرتنی وەڵامی ئەم پرسیارە پەیوەندی بە سەلام كەریم ئەندامی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامییەوە كردو ئەو رایگەیاند، ئەوەی ئەوان لەچوارچێوەی یەك لیستدا كۆبونەتەوە، بەجێهێنانی ئەركی ئاینی بووە لەپێناو یەكڕیزی موسوڵمانان، واتە ئەوان لەسەر بنەمای باگراوەندی سیاسی كۆنەبونەتەوە، بەڵكو لەسەر بنەمای باگراوەندی ئاینی كۆبونەتەوە. لەبارەی ئەوەی ئایا یەكگرتوو ئامادەیە دەست لە كورسییەكی خۆی هەڵگرێت بۆ بزوتنەوە، سەلام كەریم وتی: ئێمە بەهیچ جۆرێك لەسەر ئەوە رێكنەكەوتوینو هەركەسێك سەركەوێت بۆ پەرلەمان لە هەر لایەكمان بێت مافی خۆیەتی. لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستاندا شولن قەڵادزێی تاكە نوێنەری بزوتنەوەی ئیسلامی بوو لە پەرلەمانی كوردستان و كەسایەتیەكی رێز لێگیراوبوو لەناو هەموو فراكسیۆنەكاندا، شوان قەڵادزێی لە روداوێكی هاتوچۆدا گیانی لەدەستداو پاش ماوەیەك بزوتنەوەی ئیسلامی ئاری عەبدوللەتیفی لە شوێنی دانا. بزوتنەوەی ئیسلامی لەیەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا لە 19/5/1992 لە ژێر ناوی ( لیستی ئیسلامی) بەشداری هەڵبژاردنی كردوو ( 49108 ) دەنگی بەدەست هێنا بەرێژەی ( 5.05%) بەڵام نەیتوانی بەربەستی یاسایی ( 7%) تێپەرێنێت بۆیە هیچ كورسیەكی بەدەست نەهێنا، لە كاتێكدا دەنگەكانی بەشی چوار كورسی پەرلەمان بوو.
(درەو میدیا): تا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، كابینەكەی پێشكەشدەكات، كە (12) وەزارەتی بەر پێكهاتەی شیعەو (6) وەزارەت بۆ سوننەكانو (3) وەزارەت بۆ كوردو وەزارەتێكیش بۆ كەمینەكان دەكەوێتو پێدەچێت بۆ (كریستیانەكان) بێت. سەرچاوەیەكی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندووە، حزبەكەیان ئاستی داواكارییەكانی بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی داهاتوو بەرزكردوەتەوە، كە پێشتر خۆی لەچەند وەزارەتێكدا دەبینیەوە. بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، پارتی داوای "پێكهێنانی دامەزراوەی كردووە كە زامنی پاراستنی هاوسەنگی بكات لەئیدارەی دەوڵەتی عێراق، وێڕای وەرگرتنی گەرەنتی سەبارەت بە پەراوێزنەخستنی هێزە كوردییەكانو رەهەندەكانی لەبڕیاری جێبەجێكردن وەك ئەوەی لە حكومەتەكانی پێشوودا ڕویداوە". وەزارەتە سیادییەكەی كورد چی لێ دێت؟ سەرچاوەكە لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی (عەرەبی ئەلجەدید) ئاماژەی بەوەداوە، پارتی سەرقاڵی ئەنجامدانی گفتوگۆی چڕوپڕە لەگەڵ هێزە كوردییەكان تا هاوهەڵوێستی بن، پێشبینیشی كردووە یەكلایكردنەوەی پۆستەكانی تایبەت بە كورد لە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی دوابكەوێت، تەنانەت ئەگەر لەم هەفتەیەدا كابینەی داهاتوو بەبەشێك لە وەزارەتەكانیشیەوە ڕابگەیەنرێت. بەگوێرەی زانیارییەكان، كورد لە كابینەی داهاتوودا هەریەك لە وەزارەتەكانی (داراییو كۆچو كۆچبەرانو داد)ی، بەردەكەوێت، ئەوە لەكاتێكدایە فازیل میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان لەتازەترین لێدوانیدا دەڵێت" كورد مەرجی هەیەو پێویستە پێش بەشداریكردنی لە حكومەت جێبەجێبكرێت"، تەئكیدیشی كردووە" كورد داوای جێگری سەرۆك وەزیرانو وەزارەتێكی سیادیو ژمارەیەك وەزارەتی تر دەكات". پێشتر "درەو میدیا" بڵاویكردەوە، پارتی بەفەرمی داوای پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە، لەوبارەیەوە (كاوە محەمەد) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان بە(درەومیدیا)ی، وت:"ئەگەرێكی لاواز هەیە عادل عەبدولمەهدی جێگر دابنێت، هەوڵێكیش هەیە ئەو وەزارەتە سیادییەی كە بە كورد دەدرێت بكرێت بە جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كارەباری دارایی كە بەر پارتی دەكەوێتو وەزارەتی دارایی دەبێت". لەلایەكی ترەوە، حزبەكانی دەرەوەی پارتی دیموكرای كوردستانو یەكێتی نیشتمانی كوردستان (بزوتنەوەی گۆڕانو نەوەی نوێو یەكگرتوی ئیسلامیو كۆمەڵی ئیسلامی) بەنیازن بایكۆتی حكومەتی ئایندەی عێراق بكەن، بەهۆی دابەشكردنی پۆستەكان لەنێوان یەكێتیو پارتیو بێبشەكردنی حزبەكانی تر تەنانەت كەسایەتی بێلایەنو تەكنۆكراتیش كە عەبدولمەهدی بانگەشەی بۆ كردووە. هاوپەیمانی میحوەر یەكلانەبوەتەوە بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان، پێشبینی دەكرێت عادل عەبدولمەهدی لەم هەفتەیەدا ناوی ((15) وەزیر لەچوارچێوەی كابینە نوێیەكەیدا پێشكەش بە پەرلەمان بكات بۆ متمانە وەرگرتن. ئەوە لەكاتێكدایە، تائێستا هاوپەیمانی میحوەری سوننەكان خۆی یەكلاینەكردوەتەوە لەبارەی كابینەی داهاتوو، زانیارییەكان ئاماژە بەوەشدەكەن، ئەو وەزارەتانەی كە لە پێكهاتەی كابینەكەی (عەبدولمەهدی)دا ڕێككەوتنی لەسەركراوە (22) وەزارتە، ئەگەری گێڕانەوەی وەزارەتەكانی (ژنانو گەشتوگوزارو ژینگە)ش، قسەی لەبارەوە دەكرێ. عەبدولمەهدی ڕاوێژكارو بەڕێوبەرەكان كەمدەكاتەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بەنیازی دەستپێكردنی هەلمەڵەتێكی فراوانە بۆ گۆڕینی پەیكەری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانو، ژمارەی ڕاوێژكارەكانیش كەمدەكاتەوە. پێگەی "ئارم نیوز" لەزاری سەرچاوەیەكەوە كەناوی نەهێناوە، بڵاویكردەوە، عەبدولمەهدی تیمە تایبەتەكەی ڕاسپاردووە پەیكەرێكی نوێ بۆ كاری ئەنجومەنی وەزیران دابڕژێ كە جیاوازبێت لەڕابردوو، بەدوریشی نەزانیوە، ژمارەی ڕاوێژكارەكانو ئەوانەی لەوێ كاردەكەن كەمبكاتەوەو دەستبەرداری بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگانەش ببێت كە پەیوەستن بە ئەنجومەنی وەزیران. نوسینگەی ڕۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی ڕۆژی 17ی ئەم مانگە ڕایگەیاند، عەبدولمەهدی بەنیازە بەمنزیكانە كابینەی حكومەتەكەی پێشكەش بە پەرلەمان بكات.
( درەو میدیا) : بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە چەند سەرچاوەیەكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان دەست (درەو میدیا) كەوتووە، كاندیدە دەرچووەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بریتین لە: 1- عەلی حەمە ساڵح 2- گۆڕان عومە ( گۆرانی ئینزیبات) 3- یاسین خدر 4- شاخەوان رەئوف بەگ 5- رزگار محەمەد 6- جەلال محەمەد ئەمین 7- دابان محەمەد 8- بەڵێن ئیسماعیل 9- شیرین ئەمین 10- د. شایان 11- ئاشنا عەبدوڵا 12- گوڵستان سەعید هەر بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، ئەگەر گۆڕان كورسیيەكی بۆ زیاد بكرێت، (دلێر عەبدولخالق) سەردەكەوێت بۆ پەرلەمان.
(درەو میدیا): پێچەوانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا متمانە و باوەڕیان بە چیرۆكەكەی سعودیە لەمەڕ كوژرانی جەمال خاشقچییەوە نییە. دۆناڵد ترەمپ لەبارەی چیرۆكەكەی سعودیەوە وتی:" مایەی باوەڕ و متمانە پێبوونە و یەكەم هەنگاوی گرنگە". ترەمپ جەختیشیكردەوە سەركێشی ناكات بە پەیوەندییەكانی واشنتۆن لەگەڵ سعودیەدا، بەڵام جەختیشیكردەوە لەسەر تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان، چونكە بەوتەی ئەو ئەوەی رویداوە مایەی قبوڵكردن نییە. هەروەها ترەمپ سعودیەی بە هاوپەیمانێكی گرنگی واشنتۆن وەسفكرد و رایگەیاند بەباشی دەزانێت دووربكەوێتەوە لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستێك كە بەهاكەی 110 ملیار دۆلارە و ئاشكراشیكرد لە نزیكەوە لەگەڵ كۆنگرێس چاودێری پرسەكە دەكات. بە پێچەوانەی ئەو هەڵوێستەی ترەمپەوە، چەند ئەندامێكی دیاری كۆنگرێسی ئەمریكا متمانەیان بە چیرۆكەكەی داواكاری گشتی سعودیە بۆ كوژرانی خاشقچی نییە و گومانیان لێی هەیە و چەند ئەندامێكی دیاری كۆماریی و دیموكراتەكان داوایان كرد سزا بەسەر ئەو كەسانەدا بسەپێندرێت كە لە كوشتنی خاشقچییەوە تێوەگلاون. لینزی گراهام سیناتۆری كۆماریی لە توتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت:" ئەگەر بڵێم گومان لە چیرۆكە نوێكەی سعودیەوە هەیە، ئەوا وەك سادەكردنەوەی كارەكە وایە". گراهام وتیشی:" سەرەتا پێیان وتین كە بەڕێز خاشقچی كونسوڵگەریی بەجێهێشتووە و هەموو تێوەگلانێكی سعودیەش رەتدەكرایەوە، ئێستا دەڵێن شەڕە قسەیەك روویداوە لە كونسوڵگەرییدا و كوژراوە، هەموو ئەمەش بەبێ ئاگاداری شازادەی جێنشین بووە". هاوكات پۆپ میندێز سیناتۆری دیاری دیموكراتی لە لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران، وتی:" هەتا ئەگەر چیرۆكی مردنی خاشقچی بە شەڕی چنگ پەسەندبكرێت، ئەوا ئەوە هیچ پاساوێك نییە بۆ كوشتنی". لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی " سی ئێن ئێن" سیناتۆری دیموكراتیی ریچارد پلۆمێنتال وتی:" قورسە باوەڕ بە لێكدانەوەكەی سعودیە بكرێت". داواشی كرد لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە چۆنیەتی مردنی خاشقچی بكرێت. لایخۆشیەوە كریس ڤان هۆڵن سیناتۆری دیموكراتی بەیاننامەكەی سعودیەی بە پەردەپۆشكردنی پرۆسەكە وەسفكرد و وتی:" پێویستە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هاوبەش نەبێت لەو پرۆسەی پەردەپۆشكردنەدا." بەریتانیا لە هەنگاوی داهاتوو دەكۆڵێتەوە لە یەكەمین كاردانەوەیدا بەریتانیا رایگەیاند هەنگاوی داهاتوو تاوتوێدەكات، دوای داننانی سعودیە بە كوژرانی جەمال خاشقچیدا لەناو كونسوڵگەرییدا لە ئەستەنبوڵ. جێریمی هەنت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەكدا وتی:" پرسەی خۆمان ئاراستەی خێزانی جەمال خاشقچی دەكەین دوای پشتڕاستكردنەوەی مردنی، ئێستاش راپۆرتەكەی سعودیە و هەنگاوەكانی دواتر تاوتوێدەكەین و كوشتنی خاشقچی رووداوێكی تۆقێنەر بوو، پێویستە بەرپرسەی ئەو رووداوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت".
(درەو میدیا): درەنگانێكی شەوی ڕابردوو شانشینی عەرەبی سعودیە بەفەرمی دانینا بە كوشتنی جەمال خاشقچی نوسەر و ڕۆژنامەنوس، ئەوەش دوای تیپەڕبونی 18 ڕۆژ هات لە دیارنەمانی لە كاتی چونی بۆ كۆنسوڵگەری وڵاتەكەی لە ئەستەنبوڵ لە 2 ئۆكتۆبەری ئەمساڵ. سعودیە: لە كونسوڵخانە دەمەقاڵێ دروستبووە (عەبدوڵا بن موبارەك ئەلمعجب)، داواكاری گشتی سعودیە دەڵێت، لیكۆڵینەوەكان دەریانخستووە كە هاوڵاتی جەمال خاشقچی لە ئاكامی شەڕ لەناو كونسوڵگەریی سعودیە لە ئەستەنبوڵ گیانی لەدەستداوە. ئەو بەرپرسە سعودیە لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی سعودیە (واس) بڵاویكردەوە، ئاماژە بەوەدەكات"مشتومڕ لەنێوان هاوڵاتی جەمال خاشقچی و ئەو كەسانە دروستبووە كە لە كونسوڵخانەكە چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كردووەو لە ئاكامدا شەڕ دروستبووەو بەدەست لەیەكیان داوەو بەوهۆیەوە خاشقچی گیانی لەدەستداوە". باس لەوەشدەكات" لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە لەگەڵ ڕاگیراوەكان كە ژمارەیان 18 هاوڵاتی سعودییە". فەرمانێكی شاهانە سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە، بە فەرمانێكی شاهانە ژمارەیەك بەرپرسی لە پۆستەكانیان دروخستەوە كە دیارترینیان (سعود قەحتانی)ی ڕاوێژكار لە دیوانی شاهانەو (ئەحمەد عسێری) جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگرییە. هاوكات دیوانی شاهانەی سعودیە، دورخستنەوەی هەریەك لە لیوای فڕۆكەوان (محەمەد بن ساڵح ئەلرمێح) جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری گشتی بۆ كاروباری هەواڵگری و لیوا (رەشاد حامد ئەلمحەمادی)ی بەڕێوەبەری ئیدارەی ئاسایشو پاراستن لە سەرۆكایەتی هەواڵگریو لیوا (عەبدوڵا بن خڵییەف ئەلشایع) جێگری سەرۆكی هەواڵگری گشتی بۆ توانا مرۆییەكان، ڕاگەیاند. بەپێی قسەی ئاژانسەكە، پادشای سعودیە فەرمانی داوە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی وزاری بە سەرۆكایەتی (محەمەد بن سەلمان) جێنشینی پادشای سعودیە بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی سەرۆكایەتی هەواڵگری گشتیو تازەكردنەوەی سیستمەكەیو دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی بەشێوەیەكی ورد. لەلایەكی ترەوە، ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆسیەی لێكۆڵینەوەكانی سعودیە لە كوژرانی خاشقچی بڵاویكردەوە" فەرمانەكان بەشێوەیەكی توند لێكدانەوەی بۆ كراوەو جێبەجێكراوەو ڕێنماییەكان بەوردی دیارینەكراون، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی ڕێنماییەكانی بەرپرسانی سعودیە بۆ كوشتنی خاشقچی نەبووە". ئەردۆغانو شا سەلمان قسەیان كرد لەلایەكی ترەوە سەرۆكایەتی توركیا ڕایگەیاند:" لەپەیوەندییەكی تەلەفونیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ شا سەلمان ڕێككەوتون لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگی دووقۆڵی لە لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی خاشقچی"، بەوتەی سەرچاوەیەكیش لە سەرۆكایەتی توركیا" ئەردۆغانو شا سەلمان زانیارییان لەبارەی ئەو لێكۆڵینەوانەوە ئاڵوگۆڕكردووە كە هەردوو وڵات لە دۆسیەی خاشقچی دەیكەن.
راپۆرتی: درەو میدیا لە خشتەیەكدا كە ئاراستەی سەرۆكی لیژنەی وزەی پەرلەمانی عێراق كراوە لەلایەن سۆمۆوە ( كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق)بڕی هەناردەی نەوتی رۆژانەو مانگانەی هەرێمی كوردستان رون دەكاتەوە لە 1/1/2018 تا 19/10/2018 بەجۆرێك، تێكڕای هەناردەكردنی رۆژانەی نەوتی لە مانگی 10 تشرینی یەكەم( 433,782 )بەرمیل بووە، خۆ ئەگەر ئەو تێكرایە بۆ تەواوی مانگی 10 دابنرێت ئەوا هەرێم لە مانگی ( 13 ملیۆن و 13 هەزار 460 ) بەرمیل رەوانە دەكات، تەنانەت لە رۆژی 1/10/2018 هەناردەی نەوتی هەرێم ( 534,914 ) بەرمیل بووە لەو رۆژەدا، لە ماوەی 19 رۆژی ئەم مانگەدا هەرێمی كوردستان ( 7 ملیۆن و 808 هەزار 069 ) بەرمیلی رەوانە كردووە. نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان نزیكەی 80 دۆلارە نەوتی هەرێم كەمتر لە 10 دۆلار دەفرۆشرێت، واتا داهاتی نەوتی تەنها ئەو 19 رۆژەی مانگی 10 دەكاتە ( 546 ملیۆن و 564 هەزار دۆلار) خۆ ئەگەر تێكڕای مانگی 10 وەربگرێن ئەوا داهاتی مانگی 10ی نەوتی هەرێم دەكاتە ( 910 ملیۆن دۆلار ) هەر بەپێی خشتەكە تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی مانگی ئەیلولی هەرێمی (405,378 ) بەرمیل بووە و لە مانگەكەشدا ( 12,161,328 ) بەرمیلی رەوانەكردووە كە داهاتەی ئەو نەوتە دەكاتە ( 851 ملیۆن دۆلار ) كە نزیكەی ( 200 ملیۆن دۆلار)ی بۆ خەرجی كۆمپانیا و كرێی گواستنەوەو قەرزەكان دەڕوات، بەو پێیەش ( 651 ملیۆن دۆلار)ی دەمێنێتەوە كە دەكاتە ( 781 ملیار دینار) لەگەڵ پارەكەی بەغداد كە ( 317 ملیار دینار)ە لەگەڵ پارەی ئەمریكیەكانی كە ( 30 ملیار دینار)ە لەگەڵ ( 120 ملیار دینار)ی داهاتی ناوخۆ، كۆی گشتی دەكاتە ( یەك ترلیۆن و 250 ملیار دینار) هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركی لە 1/1/2018 ەوە - لە مانگی یەكی 2018 دا هەرێم رۆژانە ( 310هەزار و 705 ) بەرمیل نەوتی رەوانكردووە كە لەو مانگەدا ( 9 ملیۆن و 631 هەزارو 845 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە. - لە مانگی دوو واتا شوباتی 2018 هەرێم برشی ( 8 ملیۆن و 479 هەزارو 95 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە بە تێكڕای رۆژانە دەكاتە ( 302 هەزارو 825 ) بەرمیل نەوت، - لە مانگی سێ واتا ئازاری 2018 دا هەرێم بڕی ( 10 ملیۆن و 189 هەزارو 950 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە كە رۆژانە دەكاتە ( 328 هەزارو 708 ) - لە مانگی چوار واتا نیسانی 2018 دا هەرێم بڕی ( 9 ملیۆن و 386 هەزارو 387 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە كە رۆژانە دەكاتە ( 312 هەزارو 880 ) - لە مانگی پێنج واتا ئایاری 2018 دا هەرێم بڕی ( 10 ملیۆن و 496 هەزارو 853 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە كە رۆژانە دەكاتە ( 338 هەزارو 608 ) - لە مانگی شەش واتا حوزەیرانی 2018 دا هەرێم بڕی ( 10 ملیۆن و 329 هەزارو 825 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە كە رۆژانە دەكاتە ( 344 هەزارو 328 ) - لە مانگی حەوت واتا تەموزی 2018 دا هەرێم بڕی ( 11 ملیۆن و 743 هەزارو 816 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە كە رۆژانە دەكاتە ( 378 هەزارو 833 ) - لە مانگی هەشت واتا ئابی 2018 دا هەرێم بڕی ( 11 ملیۆن و 556 هەزارو 702 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە كە رۆژانە دەكاتە ( 372 هەزارو 797 ) - لە مانگی نۆ واتا ئەیلولی 2018 دا هەرێم بڕی ( 12 ملیۆن و 161 هەزارو 328 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە كە رۆژانە دەكاتە ( 405 هەزارو 378 ) - لە مانگی دە واتا تشرینی یەكەم 2018 دا ( تەنها 19 رۆژ )هەرێم بڕی ( 7 ملیۆن و 808 هەزارو 069 ) بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە كە رۆژانە دەكاتە ( 433 هەزارو 782 )
( درەو میدیا): " ململانێی نێوان یەكێتی و پارتی سەنگی كوردی بەتەواوی لە بەغداد لاواز كردووە، بە جۆرێك ئێستا لایەنە عێراقیەكانیش ئەو حیسابە بۆ كورد ناكەن، بەو پێیەی بڕیارە لە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی سێ وەزارەت بۆ كورد دیاری بكرێت، كە ئەوانیش ( وەزارەتی داد و كۆچ و كۆچبەران و دارایی)یە كە وەزارەتی داد بۆ یەكێتی دەبێت و خالید شوانی كاندیدی یەكێتیە بۆ ئەو پۆستەو دوو وەزارەتەكەی تریش بۆ پارتیە" ئەمە لێدوانی كاوە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕانە كە بۆ "درەو میدیا " دوا. كاوە محەمەد، ئاماژەی بەوەشكرد" ئێمە لە فراكسیۆنی گۆڕان، هەوڵ ئەدەین ژمارەی وەزارەتەكانی كورد بكرێتە چوار وەزارەت لە پێناو خۆمان نا، بەڵكو لە پێناو ئەوەی ئەم دابەشكارییە نەبێتە بنەما بۆ سەنگی كورد لە حكومەتی عێراق، چونكە بەم شێوەیە كورد 13% دەبێت لە حكومەتی عێراق لە كاتێكدا لە پەرلەمانی عێراق كورد 18%، هەروەها 5 بۆ 6 بۆ سونە دیاریكراوەو شیعە 12 بۆ 13 وەزیر دیاریكراوە، ئەو لاوازیەی كورد دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی نێوان یەكێتی و پارتی لە بەغداد" سەبارەت بە كاتی پێشكەشكردنی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی بە پەرلەمان، كاوە محەمەد ئاماژەی بەوەكرد كە پێش وادەی كۆتایی خۆی رۆژی دووشەممە یان چوارشەممەی داهاتوو كابینەكەی پێشكەشدەكات كە پێدەچێت 17 وەزارەت پێشكەشبكات، لە كۆی 22 وەزارەت كە پێدەچێت وەزارەتە ئەمنییەكان دوابخرێت بۆ كاتی تر" سەبارەت بە جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقیش كە لە كاابینەكانی پێشوو كورد جێگرێكی سەرۆك وەزیرانی هەبووە( جگە لە كابینەكەی عەبادی كە دوایی لایبرد ) و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر بە رەسمی داوای پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە كاوە محەمەد ئاماژەی بەوەكرد" ئەگەرێكی لاواز هەیە عادل عەبدولمەهدی جێگر دابنێت، هەوڵێكیش هەیە كە ئەو وەزارەتە سیادییەی كە دەدرێت بە كورد بكرێتە جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دارایی كە بەر پارتی دەكەوێت و وەزارەتی دارایی دەبێت" لە كابینەكانی پێشوی حكومەتی عێراق( كابینەی ئەیاد عەلاوی ، ئیبراهیم جەعفەری ، نوری مالیكی ، حیدەر عەبادی) كورد پێنج وەزارەت و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەبووە.
راپۆرتی / محەمەد رەئوف رۆژ لەدوای رۆژ لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی نەوتدا داهاتی هەرێمی كوردستان زیاد دەكات، بەجۆرێك ئێستا كۆی داهاتەكانی هەرێم زیاتر لە یەك ترلیۆن دینارە. داهاتەكانی هەرێم خۆی لە ( داهاتی نەوت ، بەشە پارەی بەغداد، داهاتی ناوخۆ، پارەی ئەمریكا) كە كۆی گشتی ئەو داهاتانە بەشی تەواوی موچەی موچەخۆران و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانیش دەكات. یەكەم/ داهاتی نەوت هەرێمی كوردستان لە مانگی ئەیلولی 2018 دا رۆژانە ( 399.032 ) بەرمیل نەوتی رەوانەكردووە كە كۆی گشتی ئەو مانگە ( 12.370.000) بەرمیل نەوتی رەوانەی بەندەری جیهانی توركیا كردووە، كە بەپێی راپۆرتی (گۆشەی ئابوری ژووری توێژینەوەی بزوتنەوەی گۆڕان)، لە مانگی ئەیلولدا نرخی بەرمیلێك نەوت 77 دۆلار بووەو هەرێمی كوردستان بە 8 دۆلار كەمتر لە جیهان فرۆشتویەتی بۆ یە نرخی بەرمیلێك نەوتی هەرێم بە 69 دۆلار فرۆشراوە، بەو پێیەش داهاتی مانگی ئەیلولی هەرێمی كوردستان ( 853.530,000 $) هەشت سەدو پەنجاو سێ ملیۆن و 530 هەزار دۆلار بووە، لەو بڕە پارەیە ( 135 ملیۆن دۆلار) قەرز دەداتەوە بە توركیا و 25 ملیۆن دۆلار كرێی گواستنەوەو 35 دۆلاریش بۆ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانە، واتا مانگانە ( 195 ملیۆن دۆلار)ی دەڕوات كەواتا كۆی داهاتی نەوت بۆ مانگی ئەیلول ( 658,503,000$) شەش سەدو پەنجاو هەشت ملیۆن و 530 هەزار دۆلار ئەمە داهاتی نەوتە بۆ یەك مانگ دەكاتە ( 790,236,000,000 ) حەوت سەدو نەوت ملیارو 236 ملیۆن دینار. دووەم/ داهاتی ناوخۆ داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە پێی وتەی وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان ( 120 ملیار دینار) ە كە زیاتر بۆ خەرجی وەزارەتەكانە سێیەم/ پارەی عێراق ئەو پارەیەی كە مانگانە لە عێراقەوە دێتە هەرێمی كوردستانەوە ( 317 ملیار دینارە)، چاوەڕەوان دەكرێت لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقەوە زیادبكرێت. چوارەم/ پارەی ئەمریكا ئەو پارەیەی كە مانگانە ئەمریكا بۆ پێشمەرگەی تەرخان دەكات ( 25 ملیۆن دۆلار) ە واتا ( 30 ملیار دینار) . بەو پێیەش كۆی گشتی داهاتەكانی هەرێم دەكاتە : داهاتی نەوت ( 790,236,000,000 ) حەوت سەدو نەوت ملیارو 236 ملیۆن دینار + داهاتی ناوخۆ ( 120 ملیار دینار) ە + پارەی بەغداد ( 317 ملیار دینارە) + پارەی ئەمریكا ( 30 ملیار دینار)، كۆی گشتی دەكاتە = 1,257,236,000,000 ( یەك ترلیۆن و 257 ملیار و 236 ملیۆن دینار ) بە وتەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان مانگانە بۆ موچە پێویستیان بە ( 897 ملیار دینار) هەیە بەو پێیەش داهاتی مانگانە (1,257,236,000,000 دینار - 897,000,000,000 دینار = 366,000,000,000 دینار لەكۆی موچە دەمێنێتەوە واتا داهاتی هەرێم بەشی موچەی تەواوەتی موچەخۆران دەكات و 366 ملیار دیناریشی زیادە كە بۆ خەرجی وەزارەتەكان و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دەبێت. ئەمە لە كاتێكدایە كە تا ئێستاش حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەوامە لەسەر پاشەكەوت موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
( درەو میدیا): لەدوای دیارنەمانی ڕۆژنامەنوسی سعودی جەمال خاشقچی، دیموكراتەكانی ئەمریكا فشارەكانیان لەسەر (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی وڵاتەكەیان چڕكردوەتەوەو ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران داوا لە ترەمپ دەكەن، پەیوەندییە داراییە گریمانەكراوەكانی لەگەڵ سعودیە ئاشكرابكات. دوێنێ چوارشەممە (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان ڕایگەیاند، نایەوێت دەستبەرداری سعودییە، دۆستی نزیكی ئەمریكا بێت بەهۆی دیارنەمانی خاشقچی و، داوای بەدەستهێنانی تۆمارە دەنگییەكانیشی كرد، كە سەرچاوە توركییەكان كردویانە بە بەڵگەی كوشتنی ناوبراو لەلایەن سعودییەوە. ترەمپ راشیگەیاند چاوەڕوانی ڕاپۆرتێكی تێرروتەسەل دەكات لەلایەن مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی، كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر سەردانی سعودیە و توركیای كرد بۆ ئەو مەبەستە. ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا داوایان لە دۆناڵد ترەمپ) كردووە پەیوەندییە داراییە گریمانەكراوەكانی لەگەڵ سعودییەكان ئاشكرابكات، نیگەرانی خۆشیان لە ئەگەری بەریەككەوتنی بەرژوەندییەكان دەربڕیوە. ئەوە لەكاتێكدایە (11) سیناتۆری دیموكراتەكان لە نامەیەكی كراوەدا داوایان لە سەرۆك و كوڕەكانی (دۆناڵد جی ئار و ئەریك) كردووە، سەرجەم بەڵگەكانی پەیوەست بە وەبەرهێنان و وەرگرتن و حەواڵە داراییەكان لەگەڵ شانشینی عەرەبی سعودیی، بەوانەی ئەندامانی خانەوادەی شانشین و هاوڵاتیانی سعودیەشەوە بۆ ڕێكخراوی ترەمپ لە ماوەی 10ساڵی ڕابردوودا ئاشكرابكات. ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە تویتێكدا ڕایگەیاند: هیچ بەرژەوەندییەكی دارایی لەگەڵ شانشینی عەرەبی سعودیدا نیە، تەئكیدیشی كردەوە ئەوهەواڵانەی باس لە بوونی بەرژوەندی ئەو دەكەن لەگەڵ سعودییە دورن لە ڕاستییەوە. سیناتۆرەكانی ئەمریكا داوای وەڵامی ئەو گفتوگۆ گریمانەكراوانەش دەكەن كە پەیوەستە بە وەبەرهێنان یاخود گرێبەست لەگەڵ سعودیە یان وەبەرهێنەری سعودی دەكەن، لە رۆژی 16ی حوزەیرانی ساڵی 2015، ئەوكاتەی كە ترەمپ خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ڕاگەیاندووە، سیناتۆرە ئەمریكییەكان پرسیار لە ئەگەری وەرگرتنی دیاری یان كاڵای بەنرخ دەكەن كە لەلایەن هاوڵاتیانی سعودیەوە پێشكەش بە سەرۆكی ئەمریكا كرابێت و، قسەش لەبارەی ئەگەری بەرژەوەندی هاوبەش لەنێوان ترەمپ و ڕێكخراوەكەی و شانشی عەرەبی سعودییە دەكەن.
(درەو میدیا): سایتی (غەد پرێس)ی عێراقی لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە ناوی كاندیدەكانی بۆ هەریەكە لە وەزارەتی (ناوخۆ- دەرەوە- بەرگری) لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بڵاكردەوە. بەپێی قسەی ئەو سەرچاوەیە، دیارترین كاندیدەكان بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە ئەمانەن: • حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی ماوە تەواوبوو • لەیس كوبە، سیاسەتمەداری سەربەخۆ سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ دوو كاندید هەن كە ئەمانەن: • فالح فەیاز، سەرۆكی بزوتنەوەی عەتا • ئەبو مەریەم ئەنساری، سەركردە لە رێكخراوی بەدر بۆ وەزارەتی بەرگریش، سەرچاوەكە باسی لەناوی چوار كاندید كردووە كە بریتین لەم كەسانە: • ریاز جەلال، فەرماندەی پێشووی هێزی زەمینی • نوری غافل، ئەفسەری پێشوو • قاسم محەمەدی • لیوا روكن ناسر غەننام
(درەو میدیا): لەكاتێكدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ ڕاگەیاندنی ناوی وەزیرەكانی كابینەكەی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، ناكۆكی قوڵ لەنێوان هەندێك لە هێزە سیاسییەكان دروستبووە سەبارەت بەو پێكهاتە وزارییە. چاوەڕواندەكرێت، كابینەی نوێی حكومەت لە (22 بۆ 23) وەزارەت پێكبێت، كە رێژەی 70%ی بەتەوافوقی سیاسی لەنێوان هێزو لایەنەكان یەكلاكراوەتەو رێژەی 30%یشی، بۆ سەربەخۆ تەكنۆكراتەكانە. سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بە ڕۆژنامەی (شەرق ئەوسەت)ی، ڕاگەیاندووە، تائێستا عەرەبی سوننە كاندیدەكانیان بۆ پۆستە وزارییەكان پێشكەش نەكردووە، سەرەڕای كۆتایهاتنی ماوەی دیاركراو بۆیان، كە دوێنێ 17ی، مانگ بوو. دابەشكاریی لەسەر بنەمای ئەنجومەنی حوكم بەگوێرەی قسەی سەرچاوەكە، كە شەرقلئەوسەت ناوەكەی ئاشكرانەكردووە، ئاڕاستەیەك هەیە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لەسەر بنەمای "ئەنجومەنی حوكم"، كە پۆڵ بریمەر حاكمی مەدەنی ئەمریكا لە عێراق دوای روخانی رژێمەكەی سەددام لەساڵی 2003دا پێكیهێنا، ئەگەر لەسەر ئەو بنەما حكومەت پێكبهێنرێت، ئەوا: • ( 13) وەزارەت بەر پێكهاتەی شیعە دەكەوێت • سوننەكان (5) وەزارەت • كورد (3) وەزارەت • كەمینەكان (1) وەزارەت سوننەكان پێشتر ئەمجۆرە دابەشكارییەیان ڕەتكردوەتەوەو بەنیازی وەرگرتنی (6) وەزارەتن، لە وەزارتە سیادییەكانیشدا وەزارەتی (نەوت)یان بەلاوە پەسەندترە لە وەزارەتی بەرگری. عەبدولمەهدی ناوی 12 وەزیر پێشكەش دەكات لەلایەكی ترەوە، سەرچاوە عێراقییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بەنیازە لەكۆی (22) وەزارەتی كابینەكەی ناوی (12) وەزیر پێشكەشبكات، بەهۆی ئەو ململانێ توندەی لەسەر پێنج وەزارەتە سیادییەكە (نەوت- دارایی- دەرەوە- ناوخۆ- بەرگریی) لەنێوان هێزو لایەنە سیاسییەكاندا سەریهەڵداوە. ئەندامێكی هاوپەیمانی میحوەری نیشتمانی سوننەكان دەڵێت" سەركردەكانی هاوپەیمانێتیەكەیان نەگەیشتونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی سەبارەت بە كاندیدەكانیان بۆ وەرگرتنی وەزارەت لە كابینەكەی عەبدولمەهدی"، تەئكیدیشی كردووە، ئەم ناكۆكییەكانیان ڕەنگە بێتەهۆی دواخستنی ڕاگەیاندنی ئەو وەزارەتانەی كە بۆ سوننەكان دیاریكراون، بەپێی سیستمی پشكێنە. شیعەو سوننەو كورد داوای پشكی خۆیان دەكەن بەوتەی سەرچاوەكە كە قسەی بۆ ڕۆژنامەی (عەرەبی ئەلجەدید) كردووە، تائێستا عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەنەداوە، ئەو وەزارەتانە دەداتەوە بە سوننەكان كە لە حكومەتەكانی پێشوودا پێیاندراوە، بەڵام سەركردە سونییەكان سورن لەسەر ئەوە، بەوپێیەی ئیستحقاقی هەڵبژاردنی خۆیانە، جگە لەوەی عورفێكە پرۆسەی سیاسی عێراقی لەسەر بنیاتنراوە لەدوای ساڵی 2003وە. باسلەوەشدەكات، خواستی بەدەستهێنانی وەزارەت تەنها پەیوەست نیە بە هاوپەیمانی میحوەر، بەڵكو هاوپەیمانێتییەكانی تری وەك (فەتح)و (ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا)و (نەسر)و حزبە كوردییەكان داوای پۆست دەكەن لە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی، باسی لە ئەگەری دابەشكردنی وەزارەتەكان كردووە لەسەر بنەمای پارێزگاكان. ئەم مشتومڕو ململانێ سیاسییە لەكاتێكدایە، دوێنێ نوسینگەی ڕۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی ئاشكرایكرد، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بەمنزیكانە كابینەی حكومەتو پرۆگرامی حكومی پێشكەشدەكات. ڕونیشیكردوەتەوە، عەبدولمەهدی سەرقاڵی پەیوەندییە لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمانو سەركردەی كوتلەكانی پەرلەمان، بۆ دەستنیشانكردنی ڕۆژێكی گونجاو كە بەمزوانە ڕادەگەیەنرێت.