Draw Media

( درەو میدیا): سبەی پێنجشەممە مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و سەردانەكەی دوو رۆژ دەخایەنێت. وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند چاوشئوغڵو، سبەی پێنجشەممە بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و بەرپرسانی تری عێراق و نوێنەری توركمانەكان كۆدەبێتەوە. ئاشكراشیكرد چاوشۆغڵو دوای بەغدا  بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان سەردانی هەولێر دەكات.


(درەو میدیا): رۆژی دووشەممە وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 روانەی ئەنجومەنی وەزیران كرد بە مەبەستی پەسەندكردنی.   بەپێی ئەو رەشنوسەی پرۆژە یاساكە كە ئامادەكراوە، پشكی هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (هەولێر- دهۆك- سلیمانی) لە بودجەی 2019ی عێراق، بەرێژەی 12.67% خەمڵینراوە، كە دەكاتە (800 ترلیۆن‌ و 741 ملیار و 60 ملیۆن) دینار.  بوجەی پەرەپیدانی سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستانیش (126 ملیارو 367 ملیۆن) دیناری بۆ دانراوە.  لە  پرۆژە یاساكەدا بوجەی وەبەرهێنان لەڕێگەی قەرزەوە بۆ پشكی هەرێمی كوردستان بڕی (102 ملیارو 361 ملیۆن و 200 هەزار) دیناری بۆ دانراوە.  تێكڕای پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق •    تێكڕای بڕی بوجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی ساڵی 2019ی عێراق زیاتر لە (800 ترلیۆن و 970 ملیارو 467 ملیۆن) دینارە.  بەپێی ئەو زانیاریانەی كە ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی خستویەتیە روو لە پرۆژەكەدا: •    داهاتەكان بە (105 ترلیۆن و 569 ملیارو 686 ملیۆن) دینار خەمڵێندراوە.  •    خەرجییەكان بە زیاتر لە (128 ترلیۆن‌و 443 ملیارو 52 ملیۆن) دینار خەمڵێندراوە. •    كورتهێنان بە زیاتر لە (22 ترلیۆن و 873 ملیارو 365 ملیۆن) دینار خەمڵێندراوە. •    بوجەی بەكاربەر بە زیاتر (95 ترلیۆن و 851 ملیارو 678 ملیۆن) دینار خەمڵێندراوە. •    بوجەی وەبەرهێنان بە زیاتر لە (32 ترلیۆن‌و 591 ملیارو 374 ملیۆن) دینار خەمڵێندراوە. •    بوجەی تەرخانكراو بۆ سیادی بە زیاتر لە (46 ترلیۆن‌و 872 ملیارو 918 ملیۆن) دینار خەمڵێندراوە. •    بوجەی تەرخانكراو بۆ گەشەكردنی پارێزگاكان: (یەك ترلیۆن) دینارە. •    بوجەی پترۆدۆلار:(یەك ترلیۆن) دینار تەرخانكراوە.


( درەو میدیا):  دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر پرسی پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی یەكلاكردەوە. لەسەر سكاڵایەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ڕۆژی ٧ی ١٠ی ٢٠١٨، دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێری تایبەت بە هەڵبژاردن، ئەو خاڵەی لە بڕیارەكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی هەڵوەشاندنەوە كە تایبەت بوو بە پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بە دەنگی دوو لەسەر سێی كۆمسیاران ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا رۆژی 29/9/2018  چەند بڕیارێكەی دەربارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەركرد.  لە بڕگەی پێنجەمی راگەیەنراوەكەدا هاتووە" پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەبێت".  بەڵام بڕیارەكەی دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر پەسەندكردنی كردە ( 50 + 1 )  واتا بە دەنگی (5) ئەندام لە كۆی (9) ئەندامەكەی ئەنجومەنی كۆمسیاران، بەو پێیەش ئەگەر پێنج ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەنجامەكە ئیمزا بكەن، ئەوا ئەنجامی هەڵبژاردن بە پەسەندكراو ئەژماردەكرێت: •    ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم پێكهاتوون لە : 3 ئەندامی پارتی  2 ئەندامی یەكێتی  2 ئەندامی گۆڕان  1ئەندامی كۆمەڵ  1 ئەندامی یەكگرتوو  واتا تەنها بە ئیمزای ئەندامانی پارتی و یەكێتی دەتوانرێت ئەنجامەكە پەسەندبكرێت كە دەكاتە ( 5 ئەندام). بەو پێیەش دادگا بڕیارەكەی كۆمسیۆنی هەڵوەشاندەوەو چوەوە سەر یاسای كۆمسیۆن  بەپێی بڕگەی شەشەمی مادەی پێنجەمی یاسای ژمارە 4ی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ‌و راپرسی" كۆبونەوەی ئەنجومەن دروستە بەئامادەبونی زۆرینەی رەهای ژمارەی ئەندامانی‌ و بڕیارەكانیشی بەزۆرینەی ئامادەبوان وەردەگیرێ، لەكاتێكدا ئەگەر دەنگەكان یەكسان بوون، ئەو لایەنە براوە دەبێ كە سەرۆك دەنگی لەگەڵداوە".   بەوپێیەش پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن پێویستی بە دەنگی زۆرینەی رەهایە، واتا (50+1)، كە دەكاتە دەنگی (5) ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆن، بە دەنگی (4) ئەندامیش پەسەند دەكرێت، ئەگەر سەرۆكی كۆمسیۆنیان لەگەڵ بێت. بەڵام لە رۆژی 29/9/2018 ئەنجومەنی كۆمسیاران راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو  لە كە لە بڕگەی پێنجەمیدا دەڵێ" پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەبێت"، واتا بە دەنگی (6) ئەندام لە كۆی (9) ئەندامەكەی ئەنجومەنی كۆمسیاران.


( درەو میدیا): بەرپرسێكی باڵای توركیا بەڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی وتووە، بەرپرسە ئەمنیەكانی وڵاتەكەی گەیشتونەتە ئەو دەرەنجامەی كە ڕۆژنامەنوس و نوسەری سعودی جەمال خاشقچی لەكونسوڵگەری سعودیە لەئەستەنبوڵ كوژراوە، بە فەرمانی باڵاترین دەسەڵات لەدیوانی شاهانەی سعودی. ئاشكراشیكردووە، پرۆسەی كوشتنەكە ئاڵۆزبووە بەڵام بەشێوەیەكی خێرا ئەنجامدراوە، خاشقچی لەماوەی 2 كاتژمێردا لەگەیشتنی بۆ كۆنسوڵگەری سعودیە لەسەر دەستی تیمێكی تایبەتی سعودیە كوژراوە و جەستەیان بە مشاری لەتكردنی ئێسك پارچە چارچە كردووە كە بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ خۆیان هێناویانە. تیمە سعودییەكە شارەزایی توێكارییان لەگەڵدابووە  بەرپرسەكەی توركیا ئاماژەی بەوەداوە، 15 كەسی سعودی رۆژی سێ‌ شەممەی پێشو لەڕێی دوو فڕۆكەوە كە بەكرێ‌ گرتویانە، گەیشتونەتە ئەستەنبوڵ ، ئەو ڕۆژەی كە خاشقچی تیادا ونبووە و دوای چەند كاتژمێرێكی كەم توركیایان بەجێهێشتوەو بەوتەی دەسەڵاتدارانی توركیا زۆرینەیان یان هەموویان سەر بە حكومەتی سعویە بوون یان سەربە دەزگا ئەمنیەكانی ئەووڵاتە بوون. ئاشكراشیكردووە، یەكێك لەو 15 سعودییە شارەزایی بواری توێكاری تەرم بووە، كە پێدەچێت بۆ ئەوە هاتبێت جەستەی خاشقی پارچە پارچە بكات. ناوی بكوژانی خاشقچی بڵاودەكرێنەوە ڕۆژنامەی سەباحی توركی لەژمارەی ئەمڕۆیدا ناوی ئەو 15 سعودییەی بڵاوكردۆتەوە كە گوماندەكرێت خاشقچیان كوشتبێت، ئەوانیش: (میشعەل سەعد ئەلبستانی، سەلاح ئەلتبیقی، نایف حەسەن ئەلعریفی، محەمەد سەعد ئەلزەهرانی، مەنسور عوسمان ئەلبوحسین، خالد ئەلعتێبی، عەبدولعەزیز ئەلهوساوی، وەلید عەبدوڵا ئەلشەهری، خالد عائز، تركی مشرف ئەلەشەهری، سائر غالب ئەلحەربی، ماهر مترب، فەهد شەبیب ئەلبەلوی، مستەفا ئەلمەدنی، سیف ئەلقەحتانی).  هەاڵگری ئەمریكا پەیوەندیی تەلەفونیی تۆماركردووە  ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، بڵاویكردەوە، پێش ونبونی خاشقچی، دەزگای هەواڵگری ئەمریكا پەیوەندی تەلەفونی بەرپرسانی سعودییەی تۆماركردووە كە تیایدا باسیان لەپلانی دەستگیركردنی خاشقچی كردووە، بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەزانیارییەكان، بەرپرسانی سعودییە ویسویانە خاشقچی كێشبكەن بۆ وڵاتەكەیان، تا لەوی دەستگیری بكەن. لەلایەكی ترەوە بۆب كۆركەر سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، هەموو پێشهاتەكان ئاماژە بەوەدەكەن هەفتەی ڕابردوو خاشقچی لەناو كونسوڵگەری سعودییە لەئەستنەبوڵ كوژراوە. كۆركەر بۆ پێگەی (دەیلی بێست) ئەمریكی ئاشكراكردووە، ئەو ڕایەی دوای بەدواداچون و زانینی زانیاری هەواڵگری نهێنیە لەبارەی دیارنەمانی خاشقچی، كە لەلای كۆنگرێسە، ڕاشیگەیاندووە، هەرچیەك بەسەر خاشقچی هاتبێت، پێویستە لەسەر سعودییەكان ڕونكردنەوە بدەن. سیناریۆیەكی تر ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی، بەریتانی، لەزاری سەرچاوەیەكی نزیك لەخانەوادەی شاهانەی سعودییەوە بڵاویكردۆتەوە، خاشقچی لەڕێی فرۆكەیەكی تایبەتەوە لەتوركیا براوەتە دەرەوە و لەسعودییە دەستبەسەرە و لەژیاندا ماوە.  ڕونیشیكردۆتەوە، دوای ئەوەی خاشقچی چۆتە ناوكونسوڵگەری وڵاتەكەی لەئەستنەبوڵ، بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری (مارسیدیس _ئێس 500)ی، ڕەش، بەیاوەری ئۆتۆمبیلێكی جۆری ڤانی سپی، كە چوار بەرپرسی سعودییەی لەگەڵ بووە براوە بۆ فرۆكەخانەی ئەستنەبوڵ و بەفڕۆكەیەكی تایبەت گواستراوەتەوە بۆ دوبەی و لەوێشەوە بۆ ڕیاز و ئێستا لەوێ‌ دەستبەسەرە. خەدیجە خاشقچی پەیامی بۆ ترەمپ و خانمی یەكەم هەیە خەدیجە جەنگیز دەستگیرانی خاشقچی داوای هاوكاری لەدۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا دەكات لەپێناو ڕۆشنایی خستنەسەر پرسی خاشقچی، خەدیجە، دەستیگرانە توركییەكەی خاشقچی وتارێكی لەڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوكردۆتەوەو تیایدا داوا لە ترەمپ و میلانیای خانمی یەكەمی ئەمریكا دەكات بەدواداچون بۆ پرسی دیارنەمانی خاشقچی بكەن. خەدیجە لەوتارەكەیدا، داوای لەجێنشینی پادشاری سعودییەش كردووە تۆماری كامێرای چاودێری كۆنسولگەری سعودییە لەئەستنەبوڵ بڵاوبكاتەوە.  باسی ئەوەشی كردووە كە ئەو و خاشقچی ئامادەكارییان دەكرد بۆ هاوسەرگیری، بەو هۆیەشەوە سەردانی كونسوڵگەرییەكەی كردووە، نوسیویشێتی" هەموو ئەوەی پێویستمان بوو پەراوێك بوو". لەبەشێكی تری وتارەكەیدا دەڵیت، دوای یەكەم دیداری ئیجابی لەگەڵ كارمەندانی كونسوڵگەری سعودییە چەند ڕۆژێك پێش ونبونی، لە2 ئەم مانگە جارێكی تر سەردانی كونسوڵگەرییەكەی كردووە بەبێ‌ ئەوەی هیچ گومانێكی هەبێت  كە ئاسایشی پارێزراوە. تەئكیدیشی كردووە، خاشقچی چۆتە ناو كونسوڵگەرییەكە و هیچ بەڵگەیەك نیە كە لەوێ‌ هاتبێتە دەرەوەو، ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش ئومێدی بەبینینەوەی خاشقی لاوازتر دەبێت.


لە راپۆرتێكدا رۆژنامەی ئاژانس بڵاویكردۆتەوە ، دوای کۆتاییهاتنی کابینەی هەشتی حکومەت و خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرجەم پەرلەمانتار و وەزیرەکان مووچه‌ی شه‌ش مانگیان پێ ده‌درێت و دواتریش به‌ 80%ی مووچه‌کانیان خانه‌نشین ده‌کرێن، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌ 111 په‌رله‌مانتار و 19 وه‌زیر وه‌ری ده‌گرن زیاتر له‌ 6 ملیار دیناره‌. مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك هه‌شت ملیۆن دیناره‌ و بۆ 6 مانگ هه‌ر په‌رله‌مانتارێک 48 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت، هه‌ر 111 په‌رله‌مانتاره‌که‌ 5 ملیار و 328 ملیۆن دینار ده‌کات. وه‌زیره‌کانیش 6 ملیۆن و 800 هه‌زار دینار مووچه‌یانه‌ و هه‌ر وه‌زیرێک مووچه‌ی شه‌ش مانگه‌که‌ی ده‌کاته‌ 40 ملیۆن و 800 هه‌زار دینار، مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کانیش به‌ یه‌که‌وه‌ ده‌کاته‌ 775 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار. کۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌درێت به‌ په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌کان ده‌کات 6 ملیار و 103 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار. مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی، پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایگەیاند، ئەو کارە یاساییە و هەر کەسێک خانەنشین بکرێت مووچەی شەش مانگی ته‌واوه‌تی مووچه‌که‌ی بەسەر یەکەوە دەدرێتێ و ئەوە مافێکی پەرلەمانتارە و هیچ هەوڵێکی ڕەتکردنەوەشی نییە. وتیشی: ״ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه‌ بدرێته‌ ئه‌ندامانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م خوله‌دا چوار په‌رله‌مانتار خانه‌نشین بوون و پاره‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌.״ خانەنشینکردنی ئەو پەرلەمانتار و وەزیرانە بەو مووچە بەرزە و وەرگرتنی ئەو شه‌ش مووچه‌یان به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌ لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم بە بیانووی قەیرانی دارایی زیاتر لە دوو ساڵە بەشێکی مووچەی فەرمانبەرانی پاشەکەوت کردووە و تا ئێستاش فەرمانبەران بەو پاشەکەوتەوە مووچە وەردەگرن. شوان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی خولی چوارەمی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: ״بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت وایه‌ حه‌قێكی خۆیه‌تی كه‌ مووچه‌ی شه‌ش مانگی به‌ ته‌واوی پێ ده‌درێت، به‌ڵام ته‌نها وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و پۆستە باڵاکان دوای چوار ساڵ ده‌توانن خانه‌نشین ببن.״ وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌ کاتێکدایه‌ که‌ په‌رله‌مان دوو ساڵ په‌ک خرا و له‌ ماوه‌ی ئه‌م خوله‌شدا ته‌نها 37 یاسای ده‌رکردووه‌. وتیشی: ״نازانم بۆچی ته‌نها له‌سه‌ر په‌رله‌مان قسه‌ ده‌كرێت، پێشتر مووچە کەم کراوەتەوە پەرلەمانتار هەیە ئێستا قەرزدارە، هەیە بەهۆی پێنەبوونی پارە نەهاتووە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان، بۆیە هیچ هەوڵی ڕەتکردنەوەی ئەو پارەیە نییە.״ لەم خولەی پەرلەماندا یاسایەک هەبوو بۆ ڕێکخستنەوەی مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی، بەڵام لەم خولەدا نەتواندرێت تێپەڕێندرێت و مووچەی پلە باڵا و خانەشینییەکانیان وەک خۆی ماوەتەوە. هیوا نه‌سره‌دین، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: ״هه‌ر كه‌سێك له‌ وه‌زیفه‌ بێت ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌رده‌گرێت، شه‌ش مانگ مووچه‌ی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ریه‌که‌وه‌ پێ ده‌درێت، ئێمه‌ ئاماده‌كاریمان نه‌كردووه‌ بۆ پێدانی ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ڵام وه‌كو ئیستحقاقێک نووسراو ده‌كه‌ین بۆ پێدانی ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.״


 (درەو میدیا): لە تاقیكردنەوەیەكی یەكەمدا لەو جۆرە لەدوای ساڵی 20013وە لە عێراق، مامۆستایانی زانكۆ و خاوەنی پسپۆری و لێهاتوویی، سیڤی كەسسی وپیشەییان پێشكەشدەكەن بۆ خۆكاندیدكردن بۆ وەزارەتەكانی حكومەتی داهاتوو، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ‌ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ وەزارەتەكانی كابینەی داهاتوو كردەوە. كاردانەوەكان سەبارەت بەو هەنگاوە ناچاوەڕواننەكراوە جیاوازن، لای هەندێك مایەی گاڵتەجارییە و لەبایەخی كەمدەكەنەوە، هەندێكی تر تەنها بە هەڵمەتێكی بانگەشەی دەزانن، لەكاتێكدا بەرپرسان دەڵێن، كاندیدە بێلایەنەكان پشكێكی سادەیان دەبێت لە پۆستە وزارییەكان. ئەمڕۆ دەیان داوای وەزیری گەیەندراوەتە عەبدولەمەهدی  بەرپرسێكی نزیك لە نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی بەڕۆژنامەی "عەرەبی ئەلجەدید"ی ڕاگەیاندووە، لە كاتژمێری 8ی ئەم بەیانیەوە تا ئەو كاتەی قسەی تیادا دەكات، لەڕێی پێگەی ئەلیكترۆنییەوە كەتایبەت كراوە بەپێشكەشەكردن بۆ پۆستە وزارییەكان، دەیان سیڤی كەسی لەلایەن كەسانی بێلایەنەوە گەیشتوەتە دەستیان، ڕونیشیكردوەتەوە، زۆرینەی ئەوانەی سیڤییەكانیان پێشكەشكردووە، مامۆستای زانكۆ و پزیشك و ئەندازیار و خاوەن پسپۆری و شارەزایی بەرزن.  ئەو بەرپرسە كەناوی خۆی ئاشكرانەكردووە، ڕاشیگەیاندووە" لیژنەی تایبەت دەستیكردووە بەڕێكخستنی دۆسیەی پێشكەشكاران و دواتر دەخرێنە بەردەم شارەزایانی بواری یاسایی تا بەراوردی بكەن بە مەرجە دەستوری و یاساییەكان كە پێویستە بونی هەبێت لە كاندیدی پۆستی وەزیر،  ڕونیشكردوەتەوە، دوای هاوتاكردنیان، ئەو دۆسیانەی هاوتانین پەراوێزدەخرێن و، ئەوانەی هاوتان بەرزدەكرێنەوە بۆ لیژنەی باڵا بۆ تەماشاكردنیان و دیاریكردنی باشترین لەوانەی داوایان پێشكەشكردووە بۆ دەستنیشانكردنیان وەك وەزیر.   دەرفەتی گەورەی لەبەردەم تەكنۆكراتی بێلایەندا نیە تایبەتمەندی دیاریكراو هەیە بۆ كێبڕكێكردن لەنێوان كاندیدەكاندا، كە پەیوەستە بە شارەزایی و ناوبانگی نیشتمانی و لێكۆڵینەوەی تایبەت وبەرزكردنەوە و ئەو پۆستانەی كاندید هەیبووەو هەموو ئەمانە وەك خاڵ حساب دەكرێن و دەبنە بنەمای كێبڕكێ لەنێوان ئەوانەی داوایان پێشكەشكردووە و شیاوترینیان دەستنیشانبكرێت. پرۆسەی پێشكەشكردنی ناوی كاندید تا كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لەماوەی دوو بۆ سێ‌ ڕۆژدا ناوەكان یەكلادەكرێنەوە، ئەمەش بەقسەی سەرچاوەكە.  لەچوارچێوەی ئەم ڕایە دژ بەیەكانەدا، ژمارەیەك لەبەرپرسان جەختدەكەنەوە كە دەرفەت هەیە بۆئەوەی كاندیدە بێلایەنەكان هەندێك لە وەزارەتە لاوەكییەكان وەربگرن، لە سایەی ئەو ململانێ‌ توندەی كە لەنێوان كوتلە سیاسییەكان لەئارادایە لەسەر پۆستە وزارییەكان.   پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی (بونیاتنان) ڕایگەیاندووە، قسەكردن لەپێكهێنانی حكومەت لەلایەن كەسانی تەكنۆكراتی بێلایەن زیادەڕۆیی تیادەكرێت، چونكە عەبدولمەهدی پێویستی بە متمانەی كوتلە سیاسییەكان دەبێت، ناتوانێت متمانە بۆ حكومەت بەدەستبهێنێت لەڕێی ڕازیكردنی ئەو كوتلانەو وەرگرتنی وەزارەتی گرنگەوە،  ڕونیشیكردوەتەوە، كوتلە سیاسییەكان لە سەدا 85 وەزارەتەكانی حكومەتی عەبدولمەهدی بەدەستدەهێنن. ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاندووە، ئاسۆی كراوە لەبەردەم عەبدولمەهدی بەڕێژەی لەسەدا 15 دەبێت لە پۆستە وزارییەكان و كە ڕەنگە بە كاندیدە سەربەخۆكان پڕبكرێتەوە لەڕێی پەنجەرەی ئەلیكترۆنیەوە.    ئەوانەی خۆیان كاندیدكردووە باوەڕیان پێی نیە  یەكێك لەو كەسانەی كە خۆی بۆ پۆستی وەزیر كاندیدكردووە، بەڕۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدیدی وتووە، هیوایەكی زۆریان نیە بۆئەوەی وەزارەت بەدەستهێنن، لەنێوەندی ململانێی حزبەكەكاندا، بەڵام خۆیان كاندیدكردووە و هیواخوازن چانس یاوەریانبێت، هەروەك چانس هاوڕێی عادل عەبدولمەهدی بوو، هیواشی خواستوە ڕۆڵێكی دیاریان هەبێت لە بونیاتنانی دامەزراوەكانی دەوڵەت كە حزبەكان بەدرێژایە 15 ساڵی ڕابردوو وێرانیانكردووە.  دوێنێ‌ عادل عەبدولمەهدی دەرگای خۆكاندیدكرن بۆ پۆستە وزارییەكان كردەوە لەڕێی پێگەیەكی ئەلیكترۆنی تایبەتەوە و كاتژمێر 4 پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 11 ئەم مانگە دەرگای خۆكاندیدكردن دادەخرێت. 


(درەو میدیا): ژنە رۆژنامەنوسێكی عێراقی بەناوی " دالیا عەقیدی"  بە شێوەی ئەلیكترۆنیی خۆی بۆ پۆستی وتەبێژی حكومەتی نوێی عێراق كاندید دەكات. ئەوەش دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێدراوی عێراق لە رێگەی سایتێكەوە دەرگای خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستەكانی كابینەی حكومەتەكەی كردەوە. دالیا عەقیدی تەمەن 50 ساڵ، لەماوەی ژیانیدا لە چەندین دەزگای راگەیاندنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی كاریكردووە و دیارترینیان كاركردن بووە لە كەناڵی شارقە و رادیۆی دەنگی ئۆپۆزسیۆنی عێراق و دەنگی ئەمریكا. دالیا دوای گەڕانەوەی بۆ عێراق ساڵی 2003 لە كەناڵی حوڕە  دەستی بەكاركردن كردووە پاشان وەك بێژەی هەواڵ و پێشكەشكاری بەرناكە لە كەناڵی سۆمەریە بە بەیروت كردووە و دوای داخستنی نوسینگەی ئەو كەناڵە لە پایتەختی لوبنان گەڕاوەتەوە بۆ واشنتۆن و بەردەوامە لە كاری رۆژنامەنوسیی و ئێستا لە یەكێك لە كەناڵەكانی ئەمریكا بە زمانی ئینگلیزی بەرنامە پێشكەشدەكات. دەربارەی خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی وتەبێژی حكومەتی عێراق دالیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی " ئەلعەرەبیە" دەڵێت كارێكی باش و جوان دەبێت ئەگەر ژنێك ئەو پۆستە وەربگرێت و وێنەی عێراق لە نێوەندە جیهانییەكاندا دەگۆڕێت.


(درەو میدیا):  پێگەی بنكۆڵكاری (بێلینكات)ی، بەریتانی ئاشكرایكردووە، دووەم گومانلێكراو لەهەوڵی ژەهراویكردنی سیخوڕی پێشووی ڕوسیا (سێرگیی سیكریبال) لە (سالزبێر)ی بەریتانیا، پزیشكێكە لەدەزگای هەواڵگری سەربازی ڕوسی كاردەكات و ناوی ڕاستەقینەی (ئەلكسندەر یفگینییڤیچ میشكن)ە. پێگەكە كە ناوەندەكەی لەناوچەی (لایشستەر)ی ناوەڕاستی بەریتانیایە، بڵاویكردوەتەوە" دڵنیابووین لەوەی ئەلكسەندەر بترۆڤ، ئەلكسندەر یفگینییڤیچ میشكنە، ئەو پزیشكەی كە لەگەڵ دەزگای هەواڵگری سەربازی ڕوسیا كاردەكات". ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ وردەكاری و بەڵگەكانی چۆنیەتی ئاشكراكردنی ناوی ڕاستەقینەی ئەو گومانلێكراوە بڵاودەكاتەوە، بێئەوەی سەرچاوەی زانیارییەكانی ئاشكرابكات. تائێستا دەسەڵاتدارانی بەریتانیا هیچ بەیاننامە و لێدوانێكیان سەبارەت بە تەئكیدكردنەوە یاخود ڕەتكردنەوەی زانیارییەكانی پێگەی  (بێلینكات) بڵاونەكردوەتەوە. ماوەیەك لەمەوبەر پۆلیسی بەریتانیا ناوی دوو گومانلێكراوی لەو دۆسیەیە بڵاوكردەوە، بەپشتبەستن بەو بەڵگەنامانەی كە پێی هاتونەتە ناو بەریتانیا و ناویان (ئەلكسەندەر بیترۆڤ و روسلان بۆشیرف)ە. پێشتریش، پێگەی (بێلینكات) بڵاویكردەوە، ناوی ڕاستەقینەی بوشیروڤ (ئەناتۆلی ڤلادیمێر وڤیچ)ە، وەك ئەفسەر لە دەزگای هەواڵگری سەربازی ڕوسیا كاردەكات. لەڕۆژی 4ی، مانگی ئازاری ئەمساڵ، سێرگی سیكریباڵ سیخوڕی پێشووی ڕوسیا و یولیای كچی لە بەریتانیا ڕوبەڕوی هەوڵی ژەهراویكردن بونەوە بەبەكارهێنانی گازی ئەعساب. حكومەتی بەریتانیا، ڕوسیا بەهەوڵی كوشتنی سكریبال و كچەكەی بەگازی ئەعساب تۆمەتباردەكات و ڕوسیاش ڕەتیدەكاتەوە، لەندەنیش ڕەتیدەكاتەوە مۆسكۆ لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئاگاداربكاتەوە یان بەشداریپێبكات.   بەهۆی ئەو ڕوداوەوە قەیرانێكی دیپلۆماسی لەنێوان ڕوسیا و بەریتانیا سەریهەڵداوە و بەهۆیەوە هەردوو وڵات ڕێوشوێنی دژبەیەكیان گرتوەتەبەر، دیارترینیان دەركردنی دیپلۆماتكارەكانی یەكەو ڕوبەڕی سزاكان لەسەر ڕوسیا فراوانتر بووەو چەند وڵاتێكی ئەوروپیشی گرتوەتەوە، كە لەم پرسەدا پشتیوانی بەریتانیا دەكەن دژی ڕوسیا.


لە ماڕکسیزم و ناسیۆنالیزمەوە بۆ دیمۆکراسیی رادیکاڵ: سەنتێز (Synthesis)ی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ سەدەی بیست و یەکەم. نوسینی: ئاندرێس پیەرانتۆنی گیوا  وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: کەمال چۆمانی "باوەشکردنەوەی ئۆجەلان بۆ "ئۆتۆنۆمیی دیمۆکراتیک" لە رێکخستنی لە خوارەوە-بۆ-سەرەوە و رەتکردنەوەی دۆگماتیزمی حیزبەکەی و دەوڵەت، رونە ئۆجەلان لە گڕامشیی شۆڕشگێڕترە." ئیمرالی دەنکە حەبێکی تاڵە بۆ ئۆجەلان تا قوتیبدات، بەڵام وا دەردەکەوێت ئیمڕالیی ئۆجەلانی لە کەسێکی بەپاڵەوانکراوەوە کردۆتە گڕامشییەکی راستەقینەی دونیای ئەمڕۆ." لە ماڕکسیزم و ناسیۆنالیزمەوە بۆ دیمۆکراسیی رادیکاڵ: سەنتێز (Synthesis)ی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ سەدەی بیست و یەکەم نوسینی: ئاندرێس پیەرانتۆنی گیوا  وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: کەمال چۆمانی دەستپێک ناوی وی لە تورکیا زۆر ناسراوە، بەڵام وەک وەهمێک بۆ دونیای دەرەوە دەمێنێتەوە. ئەو پاڵەوانێکه بۆ زۆرێک لە کوردەکان و تاوانبارێکی تینو-بە-خوێنیش بۆ زۆربەی تورکەکان. عەبدوڵا ئۆجەلان سەرکردەی پارتیی کرێکارانی کوردستانە (پەکەکە). ئەو باداناوەیەکی دراماتیکی کرد کە لە نەوەدەکان دەستیپێکرد، لە سەرکردەیەکی بەپاڵەوانکراوی پەکەکەوە بۆ روناکبیرێک کە بە شێوەیەکی سەرەکیی رەخنەی توندوتیژیی له رابردوی خۆی گرت. ئۆجەلان لە ئێستادا لە زیندانێکی تورکیه لە ئیمرالیی دادەنیشێی کە تێیدا سێ بەرگی نوسینەکانی زیندانی خۆی تێدا نەخشاند (ئۆجەلان ٢٠٠٧، ٢٠٠١١، ٢٠١٢). بۆ ماوەی نزیکەی ١٥ ساڵه ئەو لە گرتوخانەیەکی تورکیی وەک تاکە زیندانیی کە لەلایەن ١٥٠٠ کەسەوە پاسەوانیدەکرێت داندراوە. عەبدوڵا ئۆجەلان کەسایەتییەکی تەنهایە، لە دورگەیەکی دورەدەستی تورکیا لە دەریای مەڕمەڕە دادەنیشێت. هەر بۆیە ئەو کاتێکی زۆری هەبوە بۆ دوبارە بیرکردنەوە لە ستراتیژەکانی خەباتی کوردیی بۆ مافەکان و سەربەخۆیی. ئەو بەخۆداچونەوەیەکی کرد لەسەر مەسەلە سەرەکییەکان: تاکتیک و ستراتیژە توندوتیژە گەریلاییەکانی سروشتێکراو بە دیدی ماڕکسیستیی پەکەکە، سروشتی دەوڵەتیی تورکیی و بناغەکانی ئایدیۆلۆژیاکەی، دابەشبون و پێکهاتە دەرەبەگایەتییەکەی کورد، مێژوی شارستانییەت و مۆدێلە نوێیەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و کێشەکانی ئینسانییەت.  نوێگەرایی ئۆجەلان نزیکبونەوە مێژویییەکەیەتی لە شارستانییەتەکانی کورد و زیاتر فراوانتریش هی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەو لێکۆڵینەوەیە تەفسیرێکی گرامشییانە پێشدەخات لەسەر بنەمای نوسینەکانی دوای دەستگیرکردنی لەلایەن دەوڵەتی تورکییەوە، بەتایبەتی نەخشە رێ، بەڵام ئەو دیدە پێشدەخات کە سەرکردەی پەکەکە هەڵوێستێکی زیاتر رادیکاڵیی "ئۆتۆنۆمیی دیمۆکراتیک"ی گرتوە و جێگەی سەرکردەی کۆمیونیستیی ئیتاڵیی گرتۆتەوە.  ئەنتۆنیۆ گرامشی لە ساڵی ١٨٩١ لە ئالیس، ساردینیا (ئیتاڵیا) لەداییکبوە. ئەو ثیۆریستی سیاسیی و سەرکردەی پێشوی پارتیی کۆمیونیستیی ئیتاڵیی بوە. ئەو وەک پاڵەوانێک بوو بۆ ماڕکسیستەکان لە ئیتاڵیا و جیهاندا بۆ ئەو بەرگرییەی کە ، دژی حوکمی فاشیستیی بێنیتۆ مۆسۆلۆنی بەڕێوەیدەبرد، گڕامشی نوسینەکانی زیندانی لە زیندان نوسین و لە نەخۆشخانەیەکی حکومەتیی لە رۆما لە ساڵی ١٩٣٧ کۆچی دوایی کرد (Gramsci, 1971, 1992, 1996, 2007). . هەوڵدەدەم ئەنتۆنیۆ گڕامشی بەگەڕبخەم بۆئەوەی یارمەتیمان بدات لە گۆڕانە کەلتوری و شارستانییەکان تێبگەین کە رێ بە بواری سیاسیی دەدات بۆ سەنتێزی (Synthesis) ئایدیۆلۆژیی. (Gramsci, 1971, pp. 445; 506-507). دوا-بە-دوای گڕامشی، نوسینەکانی ئۆجەلان بەکاردێنم بۆ جەختکردنەوە لەسەر رۆڵی روناکبیران لەسەر مێژو. بیری روناکبیران دەورێکی هەرە سەرەکیی دەبینن لە شێوەدان بە مێژو و بەدیهێنانی کۆدەنگیی لەناو خەڵک و کۆمەڵگای مەدەنییدا لەپێناو یان دژی چوارچێوەیەکی ئایدیۆلۆژیی فەرمانڕەوا.  روناکبیر کەسێکه کە ئیشی بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی فیکرە. ئەنتۆنیۆ گڕامشی (1971, pp. 131-133) جیاوازیدەکات لەنێوان روناکبیرە "ئۆرگانیک" و "نەریتی"یەکان، گڕامشی روناکبیری ئۆرگانیک بە چینێکی تایبەتی کۆمەڵایەتیی دەبەستێتەوە (بۆرژوازی یان پرۆلیتاریا) و روناکبیری نەریتیی دەبەستێتەوە بە رێکخستنی کۆنتری کۆمەڵایەتیی-ئابوریی و "پڕۆژەی هێجەمۆنیی". ئۆجەلان نە ئاژانێکی بۆرژوازییە و نە ئاژانێکی پرۆلۆیتاریا لە دیدێکی دۆگمای ماڕکسیستییەوە لەبەرئەوەی ئەو رەخنەی لە دۆگماتیزمی تاک-حیزبیی وڵاتە کۆمیونیستەکان و عەقڵییەتی تەسکی سۆشیاڵیزمی رابردوی پەکەکە گرتوە. کەواتە، بۆ نمونە، لە نوسینەکانی زینداندا (2007, pp. 234-236) ئۆجەلان رایدەگەیەنێت کە بزوتنەوە رزگاریخوازە ناسیۆنالیستەکان و سۆشیالیستەکان "توندوتیژی لە رادە بەدەریان بەکارهێنا"؛ دەوڵەتی کۆمیونیستی تاک-حیزبی "ئامرازێکی توند بوو بۆ چەسپاندنی تێگەییشتنی تۆتالیتاریان لە حکومەت:؛ دروشمی "دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا" بە رێژەیەکی زۆر "بۆ مەبەستی بانگەشە کەوتە ژێر کاریگەریی" و بەدڵنیایی "هیچ سۆشیالیزمێک بێ دیمۆکراسیی نابێت." کاریگەرییە ثیۆرییەکانی ئۆجەلان هەمەجۆرن. ثیۆری دیمۆکراتیک، ئیکۆلۆژیی ئەنارکیستی موڕای بوکچین، ئیمانوێل وۆڵەرشتین، چەپی نوێ، ثیۆری فێمینیست، ماڕکس و هیگڵ کاریان لە فیکری ئۆجەلان کردوە. بۆیە، بۆ نمونە، جەختکردنەوەی ئۆجەلان لەو چەند ساڵەی دوایی لەسەر کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیک و ئۆتۆنۆمیی دیمۆکراتیک لەودیوی دەوڵەت کارتێکراوە بە ئیکۆلۆژیی ئەنارکیستی موڕای بوکچین (Akkaya and Jongerden, 2013). ئامانجی مۆدێلێکی نوێی شارستانییەتە کە تێیدا "شارستانییەتی دیمۆکراتیک" دەبێتە یەکێک لە پێکهاتەکانی سەرهەڵدانی سینثەسیزی شارستانییەتی گەردونیی.  ئۆجەلان "دیمۆکراسیی سەردەم" و رێبازە فیدڕالیستەکان پەسەند دەکات، لەکاتێکدا ئارەزووی سینثەسیزییەکی نوێی مێژویی شارستانییەتەکانی جیهان دەکات (2007, pp. 255-256). ئۆجەلان دەڵێت کە "دیمۆکراسیی خەڵک" لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەر باڵاتر نەبێت لە دیمۆکراسیی رۆژئاوا ئەوا هەرەسدەهێنێت (2007, p.237). ئەو دڵنیاکردنەوەیە تۆخە جەختکردنەوەی فیکری هیگڵییە کە مێژو بڵاودەبێتەوە بەرەو جیهان، شارستانییەت پێشدەکەوێت و ئەوەی کە "دیمۆکراسیی سەردەم" باڵاترین دەربڕینی ئەو پێشکەوتنەیە. ئەگەر سینثەسیزێکی نوێی شارستانییەت دەربکەوێت، ئۆجەلان سوورە لەسەر ئەوەی کە ئەوە دەبێت لەسەر بنەمای پێشکەوتنی راستەقینەی گەشەکردنی مێژوو وەک دەرەنجامی سەرهەڵدانی "شارستانییەتی دیمۆکراتیک": تاکگەرایی، حوکمی قانون، حکومی خەڵک، سێکیولاریزم و مافەکانی ژنان بنیاتبنرێت. بەیەکبەستنەوەی گڕامشی و ئۆجەلان من نوسینەکانی گڕامشی لە زیندان بەکاردەهێنم، نموونەکەی و دونیابینییە ثیۆرییەکانی بۆئەوەی گواستنەوەی فیکری ئۆجەلان روونبکەمەوە. زیاد لەوەش، من پێشنیازدەکەم کە ناوەڕۆکی 'نەخشە رێ'ی ئۆجەلان رێگایەک پێشکەش بە کورد، تورک و گەلانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات بۆ رزگاربوون لە بازنە تاریکەکانی ئۆثۆریتاریانیزم (تاکڕەویی)، ناسیۆنالیزمی رەخنەنەکراو و سڕینەوەی چەسپاو.  زیاد بۆ ئەمەش، من دەڵێم کە 'نەخشە رێ' دەقێکە بەستراوە بە مێتاپۆلیتکەڵ ڤۆکێیشنی گڕامشیی کە لێرە بەو مانایە بەکاردێت: (١) روناکبیران تەداخولی راستەوخۆ و چالاکەکانی پارلەمانیی رەتدەکەنەوە و وزەی خۆیان زیاتر لە گۆڕینی عەقڵ و دڵەکان (خواستەکان) و "سەرخستن"ی کۆمەڵگای مەدەنیی سەرفدەکەن؛ (٢) چەسپاندنی ئەوەی رۆبێر نۆزیک (1974 in Zaibert, 2004, p. 113) دەیگوت "پرسیاری بنەڕەتیی و فەلسەفەی سیاسیی، یەکێکن لەوەی کە دەبێت پێشی پرسیارەکانی دەربارەی چۆنییەتی رێکخستنی دەوڵەت بخرێن." و (٣) جۆرێک لە سیاسەتی موتەوازیع کە هەڵاتن نییە لە سیاسەت بەڵکو بەردەوامیدانی "شەڕ"ە لەڕێی هۆکارەکانی "ناتوندوتیژی"یەوە (Bar-On, 2013, p.3) بۆئەوەی خۆی دوربگرێت لە ستراتیژە بۆڵشەڤی و فاشیستەکانی "روخساری تاوانبارانەی دەوڵەت،" ئۆجەلان بیرۆکەی "شەڕی هەڵوێست"ی گڕامشیی پێشخست یان ناوەندێتیی سیاسەت لە خەباتی ئایدیۆلۆژییدا (Bar-On, 2013, p. 3).  گڕامشی (1971, p. 481) دەستنیشانیدەکات کە خەباتی سیاسیی "زۆر زۆر ئاڵۆزترە"لە جەنگ لەبەرئەوەی هەردو عونسوڕی سازان و هێزی تێدایە. زیاتر لەمەش، گڕامشی (1971, pp. 479-480) سوورە لەسەر ئەوەی کە "تا چەندە جەماوەر ناسیاسیی بێت، ئەوەندەش ناشەرعییەت لەلایەن هێزەکانەوە پێشدەخرێت"، یان بەپێچەوانەوە "تا چەندە هێزی رێکخراوی سیاسیی و هێزی تێگەیشتو وهۆشیار گەورەتر بن، ئەوەندەش پێویستە شەرعییەتی دەوڵەت 'داپۆشن'." گڕامشی (1971, p. 481) دەستنیشاندەکات کە "سێ فۆڕمی جەنگ" هەبوون، جەنگی بزووتنەوە، جەنگی هەڵوێست، و جەنگی ژێرزەمینیی. ئەو روونیدەکاتەوە کە بەرگریی پاسیڤی گاندیی "جەنگی هەڵوێستە کە لە زۆر دۆخدا دەبێتە جەنگی بزووتنەوە، و لە هەندێ دۆخیشدا دەبێتە جەنگی ژێرزەمینیی. (Gramsci, 1971, p.481) ئەو جەختدەکاتەوە کە بایکۆتەکانی گاندی دەکەونە ژێر رشتەی جەنگی هەڵوێست، مانگرتنەکان جۆرێکن لە جەنگی بزووتنەوە و ئامادەکاریی نهێنیی چەک و هێزی هێرشبەر وەک خەباتی ژێرزەمینیی دادەنرێن.  تێگەییشتنی ئۆجەلان بۆ "جەنگی هەڵوێست" بەڕاستی گۆڕاوە لەوەتی دەستگیرکراوە لەلایەن دەوڵەتی تورکییەوە. بانگی ئۆجەلان بۆ بڵاوکردنەوەی گەردونیی شارستانییەتی دیمۆکراتیک، رەخنەکردنی ناسیۆنالیزمی تەنگ و دۆگماتیکی ماڕکسیزم و رەتکردنەوەی بەکارهێنانی توندوتیژیی پێویستە لە کۆنتێکستی ئەو گۆڕانە گەردونییانەوە ببینرێت. پڕۆسێسی"هەڵگەڕانەوە"ی ئۆجەلان پێویستە پەیوەست بە هێزە دەرەکییەکان و رەنگدانەوەی لێوردبونەوە و تێفکرینە ناوخۆیییەکان لە ئەزمونی زیندانەوە شیبکرێتەوە (Bar-On, 2009, p. 258). ئەوەی ئۆجەلان هاوبەشە تێیدا لەگەڵ تێڕوانینی هیگڵی و ماڕکسیستی ئەوەیە کە مێژو گەشەدەکات بەرەو زیاتر عەقڵانییەت و رۆحانییەتی باڵاتر، کۆمەڵایەتیی و ئابوریی، یان چوارچێوە سیاسییەکان لەسەر بازنەیەکی گەردونیی.  وەک گڕامشی، ئۆجەلان تێروانینێکی کەمتر دۆگماتیک بۆ مێژو دادەنێت کە تێیدا "هیچ کۆتایییەک بۆ مێژو نییە" (Fukuyama, 1989, p. 3-18) و خەباتی سیاسیی بەکراوەیی دەمێنێتەوە و ئامادەیە بۆ گۆڕان و جووڵەی بەردەوام. ئەو هەروەها، وەک گڕامشی، پشتیوانێکی گرنگی سەرکەوتنی کۆمەڵگای مەدەنییە چونکە لەوێ دایە چالاکیی شۆڕشگێڕانە دەبێت ئاڕاستەی جیهانی ئێستا بکرێت. بۆ ئۆجەلان، کۆمەڵگای مەدەنیی "ئامرازی خۆگونجانە دیمۆکراتیکەکان دادەڕێژێت – کە دەرگا دەکاتەوە بۆ پێشڤەچونەکان کە تا ئێستا مەحاڵ بون." (Öcalan, 2007, p. 227). لە روانگەی کەلتورەوەیە، کە میدیا، ئینتەرنێت، سیستەمی پەروەردە و هۆشیاری جەماوەریی دەگرێتەوە، کە ئۆجەلان هیوادەخوازێت خەڵکی کورد بەرەو "زەوی پەیماندراو" بۆ ئازادیی ببات بە جۆرێک کە لە خەباتی چەکدارییدا مەحاڵ بو.  بانگی ئۆجەلان بۆ ئاگربەست لە ئیمڕالییەوە لە بەهاری ٢٠١٣دا بەردەوامیدان بوو بەو باوەڕییەی خۆی کە دەتوانێت گۆڕانی رادیکاڵ دروستبکات لەڕێی کۆمەڵگای مەدەنی و "جەنگی هەڵوێست". هێشتاش، وەک گڕامشی، بژاردەی هێزی چەکداریی بەتەواویی لەسەر مێزەکان لانەبردراوە (هەیە). بەکارهێنانی هێزی چەکداریی لەلایەن پەکەکەوە پشتدەبەستێت بەوەی ئاخۆ تا چەند دەوڵەتی تورکیی پەیوەست دەبێت بە جێبەجێکردنی ئەو نەخشە رێیەی لەسەری رێککەوتون و چەندە رێز لە ئازادییە کەسییەکان دەگرێت وەک ئازادیی رادەربڕین و یەکسانیی و چەندە مافە گشتییەکانی کورد دەستەبەردەکات وەک مافە قانونی، زمانەوانی، پەروەردەیی و پەخشکردنەکان.  ئۆجەلان (2008) دەڵێت کە سەربەخۆیی دەوڵەت پێشمەرجییەکی پێویست نییە بۆ رێزگرتن لە مافە کەلتوریی و زمانەوانییەکان: "مافی یەکسان لەناو تورکیایەکی دیمۆکراتدا" دروشمە. وەک ئۆجەلان (2008: 39) نوسیویەتی: "من چارەسەرییەکی سادە پێشکەشی کۆمەڵگای تورکیی دەکەم. ئێمە داوای نەتەوەیەکی دیمۆکراتیک دەکەین. ئێمە دژ بە یەکێتیی دەوڵەت و کۆمار نین. ئێمە کۆمار و، یەکێتیی پێکهاتەکان و سێکیولاریزمی قبوڵدەکەین. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە بڕوامان وایە کە پێویستە دوبارە پێناسەی دەوڵەت بکرێتەوە وەک دەوڵەتێکی دیمۆکراتیک کە رێز لە گەلان، کەلتور و مافەکانیان دەگرێت." ئەوە بیربێنەوە کە "شەڕی هەڵوێست" گڕامشیی رەهەندەکانی ناتوندوتیژیی وەک بایکۆت لەخۆدەگرێت، هەروەک چۆن بەکارهێنانی هێز دەکرێت بژاردەیەک بێت لەڕێی "شەڕی ژێرزەمینیی." شیکردنەوەی نوسینەکانی زیندان ٣: نەخشە رێگاکە من دەڵێم 'نەخشە رێگا'کە تەواو دێتەوە لەگەڵ مێتاپۆڵیتیکەڵ ڤۆکێیشنی گڕامشیی، بەڵام ناوەڕۆکی دۆکیومێنتەکە (نەخشە رێگاکە) پێشنیازنامەی رادیکاڵترن لە فیکرەکانی سەرکردەی پێشوی پارتیی کۆمیونیستی ئیتاڵیی، ئەنتۆنیۆ گڕامشیی.  لە بەشی یەکەمدا، چارەسەرییەکانی ئۆجەلان بۆ پرسی کورد جەختکردنەوەی نیگەرانییەکانی پڕۆتێستۆکەرانی وەکوو Occupy Wall Street (وۆڵ ستریت داگیربکە؛ بزووتنەوەیەکی ناڕەزایی بوو لە ٢٠٠٨ لە ئەمێریکا دوای داتەپینی ئابوریی سەریهەڵدا-وەرگێڕ) بزووتنەوەی ئیندیگنادۆس لە ئیسپانیا و پورتوگال، ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی دژ بە حکومەت لە یۆنان و بەهاری عەڕەبییە لەڕوی ویستی خەڵک بۆ دیمۆکراسیی راستەوخۆ نەک دیمۆکراسیی نوێنەرایەتیکردن، رەخنەگرتن لە ناڕێکیی دەستەڵاتی پارە لە پڕۆسێسی سیاسییدا، و رادیکاڵتریش داواکاریی بۆ دیمۆکراتیزەکردنی کۆمەڵگا بە رۆییشتن تا "ئەودیوی سنووری پڕۆژە مۆدێرنیستەکانی سەرەتا" و ئینجا کۆتاییهێنان بە دابەشکاریی نێوان حوکمڕان و حوکمکراو (Gill, 2008, p.245). لەکاتێکدا گڕامشی و ئۆجەلان جارێک حیزبی کۆمیونیستیان وەک ئاژانێکی سەرەکیی خەباتی دژە-هێجەمۆنیی دەبینی، ئەمڕۆ ئۆجەلان پەیامهێنی دیمۆکراسییەکی رادیکاڵتر و جەماوەریترە کە تەحەدای نوخبە چەپگەرە دۆگماتیک و دەوڵەتەکان دەبێتەوە. ئۆجەلان پارێزەر/قسەکەرێکی "ئۆتۆنۆمیی دیمۆکراتیک"ە کە فۆڕمێکی دیمۆکراسییە کە وڵاتییان لە کۆمەڵگای مەدەنیی وەک خاڵی دەستپێکردن بە بنەما دەگرێت؛ هەڵبژاردنەکان وەک سەنتەری دیمۆکراسیی تێدەپەڕێنێت و رووبەڕووی نوێنەرەکان دەبێتەوە وەک ئاژانە سەرەکییەکانی پڕۆسەی دیمۆکراتیک (بۆ نموونە، سەرکردەکان، سیاسەتمەدارەکان، بەرپرسانی دەوڵەت، هتد...) وەک پشتیوانێکی "ئۆتۆنۆمیی دیمۆکراتیک،" ئۆجەلان رای وایە کە کۆمەلگای مەدەنی (کەمایەتییەکان، گروپە کەلتورییەکان، جڤاکە دینییەکان و هتد..ش) و فۆڕمەکانی دیمۆکراسیی راستەوخو وەک ئاژانە سەرەکییەکانی دیمۆکراسی و گۆڕانی کۆمەڵایەتیی، شوێنی نوخبەی "نوێنەرە" سیاسییەکان دەگرنەوە. (Öcalan 2008, p. 32) لەکاتێکدا ئامانجی پەکەکە لە رابردودا "خەباتی رزگاریی نەتەوەیی بوو" بە مەبەستی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستان لە تورکیا، ئامانجەکەی لە ئەمڕۆدا پڕۆژەیەکی "دیمۆکراسیی رادیکاڵ"ە. لە هەوڵەکانیدا بۆ تێپەڕاندنی ماڕکسیزمی نەزۆک و دۆگماتیک، ئۆجەلان بەدوای بیرکردنەوەی پراکتیزە دیمۆکراسییەکان و بەپراکتیزەکردنی دیموکراسییە لە دەرەوەی دەوڵەت، پەکەکە (حیزبەکە یان بزوتنەوەکە)، وجەختکردنەوەی چینایەتیی تەسکدا گەڕا(Akkaya and Jongerden, 2013) . ئەم "دیمۆکراسیی رادیکاڵ"ە تەنها هەوڵنادات خەبات بکات دژی دامەزراوە سیاسییە هەبووەکان و بیری چەپگەری کۆن، بەڵکو ئەلتەرناتیڤیك/بەدیلێکیش پێشکەشدەکات بۆ پڕۆژەی نیۆ-لیبڕاڵ کە شارستانییەتی بازاڕ بەخێرایی جێگەی دیمۆکراسیی دەگرێتەوە. پڕۆژەی "دیمۆکراسیی رادیکاڵ" تەنها پەکەکە ناگۆڕێت، بەڵکو کاریگەریی دەکاتە سەر بزوتنەوە رادیکاڵ، چەپگەری سۆشیاڵ و سیاسییەکانیش، لە "بزوتنەوەی رزگاریخوازی"ی ئەمریکای لاتینەوە بۆ خۆپیشاندانەکانی دژی جیهانگیریی (گلۆبالیزێیشن) لە باکوری ئەمریکا و ئەوڕوپا (Akkaya and Jongerden, 2013). لە بەشی دووەمدا، ئۆجەلان چەمکە سەرەکییەکانی، چوارچێوەی ثیۆری و رێبازەکانی خۆی دەخاتەڕوو کە وا دەدەردەکەوێت دەتوانن تورکیا و بەفراوانییش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیمۆکراتیزە بکەن.  وەک گڕامشی، ئۆجەلان لە چەرخێکی تردا، جیهانی دۆگماتیکی ماڕکسیزمی جێهێشتوە. ئەو دەڵێ کە دیمۆکراتیزەکردن تەنها "دیکتاتۆرییەتی پرۆلیتاریا" یان جەنگی چینایەتیی نییە، بەڵکو پاراستنی ئازادیی را دەربڕین و ئازادیی هەمو تاکەکانە، بێ رەچاوکردنی بژاردەی چین، کەلتور، زمان، ئێثنیسیتی، یان باوەڕ (Öcalan, 2012, p. 20). زیاتریش، لە کاتێکدا ئەو سوورە کە کێشەی کورد دەتوانرێت لە چوارچێوەی تورکیایەکی کۆماریی سێکیولار چارەسەربکرێت، ئۆجەلان ئەو فیکرەیە رەتدەکاتەوە کە بتوانرێت پرسی کورد لەڕێی پڕۆژەی نەتەوە-دەوڵەتەوە چارەسەربکرێت (Öcalan, 2012, p. 20).  بۆ ئۆجەلان، نەتەوە-دەوڵەت نوێنەرایەتیی هۆمۆجینێیزێیشن [بەهاونەژادکردن]، ئەسیمیلێیشن [سڕینەوەی نەژادیی] و لە خراپترین دۆخدا جینۆساید دەکات. ئۆجەلان (2012, p. 21) داکۆکیدەکات لەوەی کە تورکیا دەتوانێت ببێتە "نەتەوەی نەتەوەکان: ئەو زۆر دڵنیایە لەوەی کە کۆمافەکانی کورد یان تورک پێویستە هاوسەنگبکرێن لەگەڵ رێزگرتن لە مافە تاکییەکان.  رێبازی چارەسەریی دیمۆکراتیک هەوڵدەدات بۆ دیمۆکراتیزەکردنی کۆمەڵگای مەدەنیی، لەکاتێکدا کۆمەڵگای مەدەنیی ئامانجی نییە دەوڵەت بڕووخێنێت (Öcalan, 2012, p. 30). چارەسەریی دیمۆکراتیک لە هێزەکانی کۆمەڵگای مەدەنییەوە هەڵدەقوڵێت زیاتر لەوەی دەوڵەت ، ئەندازیاری بێت. چارەسەریی دیمۆکراتیک دەگەڕێت بەدوای پاراستنی کۆمەڵگەی مەدەنییدا؛ بەدەستوور دەزگا دیمۆکراسییەکان دەپارێزێت، و بوونی دەوڵەت رەتناکاتەوە. جەختکردنەوەی ئۆجەلان لەسەر کۆمەڵگای مەدەنیی وەک داینەمۆ سەرەکیی گۆڕانی مێژویی لە گڕامشییدا دەنگدەداتەوە، بەڵام هەروەها رۆزانڤاڵۆن و داڕێژەرەکانی فۆڕمەکانی دیمۆکراسیی راستەوخۆی دیکەش. تەنانەت لە دیدی ئۆجەلاندا پشێوییەکی ئانارکیستیش هەیە بە رەخنەگرتن لە دەستەڵاتی دەوڵەت و، بیرۆکراسییەکان و ماڕکسیستی دۆگماتیک و ویستی بەشداریی دیمۆکراسیی لە خوارەوە-بۆ-سەرەوە.  ئۆجەلان دەڵێت هیچ چارەسەرییەکی سیاسیی ئەنجامی نابێت بەبێ هاوسەنگیی مافە گشتییەکان (دەوڵەت، کۆمەڵگای مەدەنیی، کورد، هتد...) و مافە تاکییەکان. لە تۆنێکی گڕامشییانەدا، ئۆجەلان (2012, p. 31)دەڵێت کە "ئایدیۆلۆژیای هێجەمۆنی"ی کە ئەو بە "مۆدێرنیتەی سەرمایەداری"ی و "پۆزیتیڤیزم" ناوی دەنێت پێویستە تێبپەڕێندرێن. لەو رووەوە، کۆمەڵگای مەدەنی دەورێکی جەوهەریی دەبینێت لە کەمبایەخکردنی ئایدۆلۆژیی هێجەمۆنیی دەوڵەتگەرا و سەرمایەداری-دۆست.  رێبازی ئەخلاقی و ویژدانیی دانەبڕاوە لە گرنگیی دین و ئەخلاق لە دیمۆکراسیی بڕیار دروستکردن. هۆکاری مەعنەویی و چارەسەرییە کارگێڕییە دەوڵەتییەکان بەتەنها کێشەکان قوڵتردەکەنەوە، یان لە خراپترین دۆخدا بەرەو ئاراستەی جینۆساید دەیانبەن (Öcalan, 2012, pp. 33-34). لێرەدا ئۆجەلان بەڕاستەوخۆیی رێز بۆ 'دایەلێکتیکی رۆشنگەریی"ی(1944) ثیۆدۆر ئەدۆڕنۆ و ماکس هۆرکهایمەر (2002) نیشاندەدات. ئەدۆڕنۆ و هۆڕکهایمەر پێیان وایە مۆدێرنیتە پڕۆسەیەکی دایەلێکتیک بوو، پێکدێت لە هەردو پێشکەوتنە کەلتوریی و بەربەرییەکان. بۆ ئەدۆڕنۆ و هۆڕکهایمەر، رۆشنگەریی مۆدێرن هەوڵدەدات بۆ وەستانەوە دژ بە خوڕافیات بە عەقڵ بو بە "میثۆلۆجی-زانستی خوڕافیات"ی جیهانێکی مۆدێرن کە تەنراوە بە "عەقڵی ئامرازیی". لەو تێڕوانینەوە، دڵڕەقییەکانی هۆڵۆکۆست دەتواندرێت وا تەفسیربکرێن کە تەنها بەردەوامبوونی پڕۆژەی مۆدێرنیتە بوو لەوپەڕی توندوتیژی، باوەڕی یۆتۆپیی لە "عەقڵی ئامرازی"ی و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیی. بۆ ئۆجەلان، "مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی" پڕۆسەی دژبەیەکی پێشکەوتوو و بەربەرییەت لەخۆدەگرێت کە کۆنەپارێزیی و دەرەبەگایەتیی کورد دەتوانرێت تێبپەڕێندرێن و هێشتاش پێکهاتە نوێیەکانی پاوانخوازیی بەسەردا سەپێندراون لەڕێی بڵاوبونەوەی سەرمایەداریی گەردونیی.  لە بەشی چوارەمدا، ئۆجەلان بەردەوامدەبێت و دەڵێت کە ئەو لە دەوڵەتی تورکییا و دەستبەسەرکردنی فێربوە. بۆ ئۆجەلان، خەباتی چەکداریی وەک "شەڕێک بۆ هەقیقەت" پێناسەدەکرێت (Öcalan, 2012, p.78). گەلۆ گڕامشییش لە زیندانەوە فێرنەبو لەڕێی نوسینەکان و دوبارە بیرکردنەوەی لە ستراتیژییەکان بۆ تێكشکاندنی سەرمایەداریی؟ "هەقیقەت" کە خەباتی چەکداریی دەریخست ئەوە نییە کە کوردان دەوڵەتێکیان پێویستە (لەبەرئەوەی ئەو دەوڵەتە لەوانەیە جێی دەوڵەتی ئەسیمیلێیشنیست – سڕەوە-ی دەوڵەتی تورکیی بگرێتەوە)، بەڵکو زیاتر "هەقیقەت"ەکە بۆ سەلماندنی "بوونی کورد"ە (Öcalan, 2012, p. 78). پەکەکە ئەمڕۆ زیاتر موهتەمە بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیمۆکراتیک لەناو تورکیا دا زیاتر لە خەباتی چەکداریی، وەدەستهێنانی نەتەوە-دەوڵەت یان سۆشیالیزم. لەو بارەدا، ئۆجەلان پەیوەستیی گڕامشیی بۆ پارتیی کۆمیونیستیی ئیتاڵیی تێپەڕاندوە.  خوێندنەوەیەکی گڕامشییانە بۆ 'نەخشە رێ'ی ئۆجەلان رێماندەدات کە ببینین چۆن گۆڕانکارییان لە عەقڵییەتەکان و کۆمەڵگای مەدەنی سەرەتایەکان بۆ گۆڕانی سیاسیی شۆڕشگێڕیی. گڕامشیی جەخت لەسەر رۆڵی فیکرە هێجەمۆنیک و دژە-هێجەمۆنیکەکان لە کۆمەڵگای مەدەنییدا دەکاتەوە نەوەک دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی دەوڵەت لە مانەوەی دیموکراسییه لیبراڵه سەرمایەدارییەکان. ئۆجەلان بڕوای وایە کە بۆ یەکەم جار ململانێی تورکیی-کوردیی دەتواندرێت لەڕێی گفتوگۆوە چارەسەربکرێت بێ بەکارهێنانی چەک. ئەم هەڵوێستە بەهێزکرا دوای دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان لە ١٩٩٩، بەڵام بنەڕەتەکانی ئەو هەڵوێست و وەرگەڕانە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ١٩٩٠ەکان کاتێک ئۆجەلان "ئۆتۆنۆمیی دیمۆکراتیک"ی پێشخست. بانگەشەی ئەو ئەوەیە کە "شارستانییەتی دیمۆکراتیک" بە تەواوی جیهاندا بڵاودەبێتەوە و ئەمەش یارمەتیی کورد دەدات لە خەباتیان بۆ مافەکانیان.  ئەوەی کە زۆر جێگەی سەرنجە لە 'نەخشە رێ"ی ئۆجەلان ئەوەیە کە ئەو دەوڵەتی تورکیی وەک چوارچێوەی چارەسەرکردنی "پرسی کورد" پێشکەشکردوە. ئۆجەلان وەک ئاشتی-دروستکەرێک لەو مژارە نزیکدەبێتەوە. ئەمە بازدانێکی گەورەیە بۆ کەسێک کە رۆژانێک لەگەڵ چەکدا دەژیا. ئیمرالی دەنکە حەبێکی تاڵە بۆ ئۆجەلان تا قوتیبدات، بەڵام وا دەردەکەوێت ئیمڕالیی ئۆجەلانی لە کەسێکی بەپاڵەوانکراوەوە کردۆتە گڕامشییەکی راستەقینەی دونیای ئەمڕۆ.  ئۆجەلان نەوەیەکی نوێی روناکبیری ئۆرگانیکی "هێزە پەراوێزخراوەکان subaltern کە یارمەتیی کرێکاران، جوتیاران و گەلانی رەسەن indigenous دەدات تا خۆیان رێکبخەن،" هەروەها ئەو گرووپانەی کە تا ئێستا لەناو کۆمەڵگادا نکۆڵییان لێکراوە لە ژنان و کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست(Gill, 2008, p. 182) . ئۆجەلان نوێنەرایەتیی شەپۆلێکی گەورەتری بزوتنەوەکان دەکات لە چەرخی نوێدا، کە لێکۆڵەری گڕامشیی، ستێفن جیڵ پێیدەڵێت "پاشای پۆستمۆدێرن"، یان "دەستەیەک لە هێزی سیاسیی پێشکەوتو لە بزووتنەوەدا." (Gill, 2008, p. 182) ئەم بزووتنەوانە، کە زنجیرەیەک بزووتنەوە دەگرێتەوە وەکو بزووتنەوەی گەلانی رەسەن لە ئەمریکای لاتین، وۆڵ ستریت داگیربکە، و هەندێک عونسوڕەکان لە بەهاری عەڕەبیی، فۆڕمی ئاژانسی سیاسیی زیاتر داهێنەرانە دادەڕێژن، کە دابەشکردنی نێوان حکومڕان و حوکمکراو دەخاتە ژێر پرسیارەوە (Gill, 2008, p. 237-248). لە کاتێکدا گرنگیپێدانی ئۆجەلان بۆ گرنگیی کۆمەڵگای مەدەنیی لە گڕامشییدا رەنگدەداتەوە، پێشنیازەکانی وی لە "نەخشە رێ"دا بۆ فۆڕمێکی سیاسەتی پلوراڵتر(فرەرەهەند)، لەخۆگر و گونجاو و نەرم کە جیهانگیریی نیۆلیبراڵ، ناسیۆنالیزمی دەوڵەتی و پارتیی کۆمیونیست رەتدەکاتەوە و دەیگوازێتەوە بۆ فیکرەکانی پاڵەوانی ئیتاڵیی کۆمیونیست.  سەرەڕای دەستبەسەکردنی، ئۆجەلان "هەر بەتەنها وێنەی مەسەلەی کوردیی لەناو کۆماری تورکییدا نەخشاندوە." (Kiel, 2011, p. 1) هێشتاش، پڕۆپۆزەڵە دیمۆکڕاتیک رادیکاڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی "کێشە"ی کوردیی، ئەگەر چارەسەربکرێت، دەبێتە هۆی لەدەستدانی دەستەڵاتیش لە ئۆجەلان، پەکەکە و سەرکردەکانی دەوڵەت لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بە باوەشکردنەوەی ئۆجەلان بۆ "ئۆتۆنۆمیی دیمۆکراتیک" لە رێکخستنی لە خوارەوە-بۆ-سەرەوە و رەتکردنەوەی دۆگماتیزمی حیزبەکەی و دەوڵەت، رونە ئۆجەلان لە گڕامشیی شۆڕشگێڕترە. References Adorno, T. W. and Horkheimer, M. (2002). Dialectic of Enlightenment. Stanford, CA: Stanford University Press. Akkaya, A.H. and Jongerden, J.P. (2013). “Confederalism and autonomy in Turkey: The Kurdistan Workers’ Party and the Reinvention of Democracy.” In The Kurdish Question in Turkey: New Perspectives on Violence, Representation and Reconcilia-tion, 186-204. Gunes, C. and Zeydanlioğlu, W. London: Routledge. Akkaya, A.H. and Jongerden, J. (2012). “Reassembling the Political: The PKK and the project of Radical Democracy.” Eu-ropean Journal of Turkish Studies, 14. Alexander, Y., Brenner, E. H., and Tutuncuoglu Krause, S. (2008). Turkey: Terrorism, civil rights and the European Union. New York: Routledge. Bar-On, T. (2013). Rethinking the French New Right: Alternatives to modernity. Abingdon, England: Routledge. -------------- (2009). “Understanding Political Conversion and Mimetic Rivalry.” Totalitarian Movements and Political Reli-gions, 10(3), 241-264. Bruno, G. (October 19, 2007). “Inside the Kurdistan Workers’ Party (PKK).” Council on Foreign Relations. 19 October. Ac-cessed on 3 March 2014, from: http://www.cfr.org/…/inside-kurdistan-workers-party-…/p14576. Brzezinski, Z. (2007). Second Chance: Three Presidents and the Crisis of American Superpower. New York: Basic Books. Çiçek, C. (2011). “Elimination or Integration of Pro-Kurdish Politics: Limits of the AKP’s Democratic Initiative.” Turkish Studies, 12(1), 15-26. Efegil, E. (2011). “Analysis of the AKP Government’s Policy Toward the Kurdish Issue.” Turkish Studies, 12(1), 27-40. Fukuyama, F. (1989). “The End of History?” National Interest, 16, 3-18. Gentile, E. (2006). Politics As Religion. Trans. George Staunton. Princeton, NJ: Princeton University Press. Gill, S. (2008). Power and Resistance in the New World Order (second edition). New York: Palgrave Macmillan. Global Terrorism Database. University of Maryland. Retrieved on 3 March 2014, from: http://www.start.umd.edu/gtd/search/Results.aspx…. Gramsci, A. (1971). Selections from the Prison Notebooks. New York: International Publishers. --------------. (1992/1996/2007). Prison Notebooks, volumes 1-3. New York: Columbia University Press. Gunes, C. (2012). “Unblocking the Impasse in Turkey’s Kurdish Question.” Peace Review: A Journal of Social Justice 24(4), 462-469. Gunter, M. (2007). “Review of Prison Writings: The Roots of Civilisation, by Abdullah Öcalan.” Middle East Policy, 14, 166-167. -------------. (2000). “The Continuing Kurdish Problem in Turkey after Öcalan’s Capture.” Third World Quarterly, 21(5), 849-869. Jenkins, G. (2011). “The fading masquerade: Ergenekon and the politics of justice in Turkey.” Turkey Analyst, 4(7) (4 April). Kiel, S. L. (2011). “Understanding the Power of Insurgent Leadership: A Case Study of Abdullah Öcalan and the PKK.” Master’s thesis. Washington: Georgetown University. Kurth Cronin, A. (August 28, 2003). “Terrorists and Suicide Attacks.” Congressional Research Service Report for Congress. Ac-cessed on 3 March, 2014, from: http://www.fas.org/irp/crs/RL32058.pdf. Marcus, A. (2007). Blood and Belief: The PKK and the Kurdish Fight for Independence. New York: New York University Press. Nozick, R. (1974). Anarchy, State, and Utopia. New York: Basic Books. Öcalan, A. (22 March, 2013). EuroNews, “Full transcript of Abdullah Öcalan’s ceasefire call.” Accessed on 17 October, 2013, from: http://www.euronews.com/…/web-full-transcript-of-abdullah-o…. -------------- (2012). Prison Writings III: The Road Map to Negotiations. Cologne, Germany: International Initiative. ------------. (2011). Prison Writings II: The PKK and the Kurdish Question in the 21st Century (trans. Klaus Happel). Ann Ar-bor, Michigan: Pluto Press/Transmedia Publishing. -------------. (2008). War and Peace in Kurdistan: Perspectives for a political solution of the Kurdish question . Cologne: Interna-tional Initiative. -------------. (2007). Prison Writings: The Roots of Civilisation (trans. Klaus Happel). Ann Arbor, Michigan: Pluto Press. Pape, R. A. (2003). “The Strategic Logic of Suicide Terrorism.” American Political Science Review, 97(3), 343-361. Power, S. (2003). A Problem from Hell: America and the Age of Genocide. New York: Basic Books. Republic of Turkey Ministry of Foreign Affairs. (2006). “PKK/KONGRA-GEL”. Accessed on 24 October, 2013, from: http://www.mfa.gov.tr/pkk_kongra-gel.en.mfa. Romano, D. (2008). “Blood and Belief: The PKK and the Kurdish Fight for Independence by Aliza Marcus – Review.” Middle East Journal, 62(2), 346-347. Rosanvallon, P. (2009). “Las nuevas vías de la democracia,” Cuadernos del CENDES, 26(72) (septiembre-diciembre), 147-161. Sinan, O. (2007). “Iraq to hang ‘Chemical Ali’.” Associated Press (25 June), Tampa Bay Times. Accessed on 29 May, 2013, from: http://www.sptimes.com/…/Worlda…/Iraq_to_hang__Chemica.shtml, Accessed 29 May, 2013. Zaibert, L. (2004). Toward Meta-Politics. Quarterly Journal of Austrian Economics, 7(4), 113-128. Tamir Bar-On is professor for political sciences at the Monterrey Institute of Technology and Higher Education in Querétaro, Mexico. He studies the French Nouvelle Droite or Europan New Right and its relationship to fascism.


(درەو میدیا): دۆناڵد ترەمب، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا، نیگەرانە سەبارەت بەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیانەی كەپەیوەستن بەڕۆژنامەنوسی سعودی جەمال خاشقچی، ترەمپ لەكۆشكی سپی بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند"نیگەرانم سەبارەت بەو پرسە، نامەوێت گوێم لێیبێت، تەمەننا دەكەم چارەسەرببێت، تائێستا هیچ كەس شتێك لەوبارەیەوە نازانێت"، پێشتریش كۆشكی سپی بەیاننامەیەكی بەناوی ترەمپەوە بڵاوەكردەوە و ڕایگەیاند" هەواڵی زۆر خراپ لەسەر ئەو بابەتە هەیە، ئەوەش پرسێكە حەزی پێناكات". هاوكات مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لەدەسەڵاتدارانی سعودییە كرد پشتیوانی لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیربكەن سەبارەت بەدیارنەمانی خاشقچی، كە لەهەفتەی ڕابردوەوە دیارنەماوەو پۆلیسی توركیا پێیوایە لەناو كۆنسوڵگەری سعودیە لەئەستەنبوڵ كوژراوە. پۆمپیۆ لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە"داوا لەشانشینی عەربی سعودی دەكەین پشتیوانی لێكۆڵینەوەیەكی قوڵ بكەن سەبارەت بەدیارنەمانی خاشقچی، پێویستە ئەنجامەكانیشی ڕوون و شەفاف بێت"، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا  ئاماژەی بەوەشداوە ڕاپۆرتی ناڕوون و دژبەیەكیان گوێ‌ لێبووە، سەبارەت بەسەلامەتی و شوێنی ڕۆژنامەنوسی دیار و بەشدار لەڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) جەمال خاشقچی، تەئكیدیشی كردووە، گەورە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە لەڕێی كەناڵە دبلۆماسییەكانەوە قسەیان لەگەڵ سعودییەكان كردووە لەسەر ئەو پرسە. لای خۆیەوە، مایك بێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا بێزاری خۆی لەو ڕاپۆرتانە پیشاندا كە باس لە چارەنوسی خاشقی دەكەن و ڕایگەیاندووە" پرسێكی خەمناك دەبێت ئەگەر ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاودەكرێنەوە ڕاستبن"، بنس تەئكیدی كردووە" جیهانی ئازاد شایەنی وەڵامدانەوەیە" سەبارەت بە خاشقچی و " توندوتیژی دژی ڕۆژنامەنوسان لەسەرانسەری جیهان هەڕەشەیە بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری و مافی مرۆڤ".   هەر لەچوارچێوەی كاردانەوەكانی بەرپرسانی ئەمریكادا، لیندسی گراهام سیناتۆری دیاری ئەمریكی كە یەكیكە لەكەسەنزیكەكانی ترەمپ، هۆشداری داوەتە سعودییەكان و ڕایگەیاندووە، ئەگەر كوژرانی ڕۆژنامەنوسە سعودییەكە ڕاستبێت، لێكەوتەكانی "وێرانكەر" دەبن بۆ پەیوەندییەكانی واشنتۆن و ڕیاز. دوای ئاشكراكردنی زانیاری لەبارەی  كوشتنی خاشقچی لەلایەن بەرپرسانی توركیاوە لەكونسوڵگەری سعودیە لەئەستنەبوڵ كە ڕۆژی سێ‌ شەممەی ڕابردوو ناوبراو سەردانی كردوون بۆ ڕاپەڕاندنی هەندێك مامەڵەی ئیداری، لیندسی گراهام بەپێویستی دەزانێت كە سعودییەكان "وەڵامی ڕاستگۆیانە" بخەنەڕوو و ڕاشیگەیاندووە" ئێمەكۆكین لەسەر ئەوەی ئەگەر ئەو تۆمەتانەی ڕوبەڕوی سعودیە دەكرێنەوە ڕاستبن، ئەوە وێرانكەر دەبێت بۆ پەیوەندییەكانی ئەمریكا و سعودیەو پێویستە باجێكی گەورە بدەن كە تەنها لەڕووی ئابورییەوە نابێت". گراهام تەئكیدی كردوە،  بۆب كروكر سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوە لەئەنجومەنی پیران هەمان ڕای ئەوی هەیە، كروكر لەتویتێكدا كە دوێنێ‌ دووشەممە بڵاویكردۆتەوە دەڵێت" بەشێوەیەكی شەخسی لەسەرپرسی دیارنەمانی خاشقچی لەگەڵ باڵیۆزی سعودیە لەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا قسەی كردووە". ڕاشیگەیاندووە"لەكاتێكدا چاوەڕێی زانیاری زیاتر دەكەین، بزانن كە بەشێوەیەكی گونجاو وەڵامی هەر وڵاتێك دەدەینەوە  ڕۆژنامەنوسان لەدەرەوە بكاتە ئامانج".   ئەردۆغان متمانەی بەسعودییەكان نیە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕەخنەی لەو لێدوانانە دەگرێت كە بەرپرسانی كۆنسولگەری سعودییە لەئەستەنبوڵ بڵاویدەكەنەوە و دەڵێت" كۆنسوڵگەری سعودیە ناتوانێت خۆی بەو قسانە ڕزگاربكات كە دەڵێت خاشقچی بارەگاكەی بەجێهێشتووە". ئەردۆغان لەگۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاشیگەیاند"پێویستە لەسەر بەرپرسانی كۆنسوڵگەری سعودییە بیسەلمێنن خاشقچی بارەگاكەی بەجێهێشتوە" تەئكییشی كردووە" پێویستە بەزوترین كات بگەنە ئەنجامێك لەڕێی لێكۆڵینەوەكانەوە".  ڕونیشیكردەوە، داواكاری گشتی بەدواداچون بۆ تۆماری هاتن و ڕۆیشتنی هاوڵاتیانی سعودییە دەكات لەفرۆكەخانەی ئەستنەبوڵ و بەرپرسیارێتیەكی سیاسی و ئینسانیشیان لەسەر بۆ بەدواداچونی پرسی ڕۆژنامەنوسە سعودییەكە لەنزیكەوە و بەرپرسانی ئاسایشی و هەواڵگری وڵاتەكەشی لێكۆڵینەوە لەو پرسە دەكەن.   


( درەو میدیا): عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دیدار و چاوپێكەوتنەكانی وازلێدەهێنێت و خۆی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت تەرخاندەكات و بۆ ماوەی سێ رۆژیش دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی وەزارەتەكانی كابینەكەی دەكاتەوە و ئەوانەی خوازیارن خۆیان كاندیدبكەن دەتوانن لە رێگەی سایتێكی ئەلیكترۆنییەوە كە تازە دانراوە داواكاری و سیڤی خۆیان رەوانە بكەن. نوسینگەی راگەیاندنی عەبدولمەهدی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە سەرۆك وەزیرانی راسپێدراو رایدەگەیەنێت كە ئەركی یەكەم و بنەڕەتی لە بەردەم گەل و ئەنجومەتنی نوێنەراندا لە ماوەی دەستوریدا ئەوەیە بە تەواوەتی خۆی بۆ ئامادەكارییە پێویستەكانی پێكهێنانی حكومەت و ئامادەكردنی كارنامەی حكومەت تەرخانكردوووە و بە رەچاوكردنی ئەو هەموو داواكارییەی كە دەكرێت بۆ دیداری تایبەتی راستەوخۆ بۆ پیرۆزبایی یان بۆ خستنەڕوووی بەرنامە و بیرۆكە یان خۆ كاندید كردن رایدەگەیەنێت كە: 1-    داوای لێبوردن دەكات لە قبوڵنەكردنی وەفدی پیرۆزبایی و تەنها ناردنی نامە یان پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ ئەوە بەسە. 2-    هەر كەسێك لە خۆی رادەبینێت و كەسی شارەزاو خاوەن پسپۆریی و ئەزمونی زانستییە و ئارەزوو دەكات خۆی بۆ پۆستی وەزارەتێك كاندیدبكات، دەتوانێت لە رێگەی ئەم ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەوە (https://iraqcabinet2018.com)،  خۆی كاندید بكات و سیڤی خۆی رەوانەبكات و بیسەلمێنێت كە ئەو مەرجانەی تێدایە كە دەستور و یاساكان دیارییان كردووە، ئەمەش كاتژمێر هەشتی بەیانی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 9/10/2018 دەستپێدەكات و سایتە ئەلیكترۆنییەكە ئۆتۆماتیكی كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 11/10/ 2018 دادەخرێت وەك ئاماژەیەك بۆ وەستاندنی لە وەرگرتنی داواكارییەكان. 3-    بەڕێز سەرۆك وەزیرانی راسپێدراو بەردەوان دەبێت لە راوێژكردن بە هەموو شێوازێك لەگەڵ هەركەسێك كە پەیوەندی بەو پرۆسەیەوە هەبێت، بە تایبەتی بەرپرسانی كوتلەكانی ئەنجومەنی نوێنەران. 4-    سەرۆك وەزیرانی راسپێدراو لەم ماوەیەدا داوای لێبوردن دەكات لە رێكخستنی دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ تیمە دیپلۆماتییەكان و كەسایەتییە باڵاكان، جگە لە چەند حاڵەتێكی زۆر تایبەتی وەك نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەو تیمە دیپلۆماتییانە دەتوانن نامەكانیان لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، نوسینگەی بەڕێزی یان لە رێگەی ئیمەیل و پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بگەیەنن. 5-    بەڕێز عادل عەبدولمەهدی جارێكی تر رایدەگەیەنێت كە هیچ كەس و لایەنێكی سەرپشك نەكردووە بەناوی ئەوەوە دانوستان بكات، جا پلەی نزیكی یان پەیوەندی تایبەتی و سیاسی و مەسلەكیی هەرچییەك بێت و تا پێكهێنانی ئیدارەی تایبەت و رەسمی هەرچی لێدوانێكی هەبێت نوسینگەی راگەیاندنی بە بەیاننامە دەریدەكات  و لە پەیجی رەسمی خۆی لە فەیسبوك و تویتەر بڵاویاندەكاتەوە یان راستەوخۆ بۆ دەزگاكانی راگەیاندن دەنێردێت.  


 (درەو میدیا): ئێستا لەناوەندی سیاسی هەرێمی كوردستان مشتومڕێكی زۆر دەكرێت لەبارەی پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەشێوەیەكی گشتی دوو بۆچوون لەسەر ئەم بابەتە دروستبووە.  بۆچونی یەكەم هەندێك پێیان وایە دەبێت بە دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆن ئەنجامەكان پەسەندبكرێن، ئەمەش بە پشتبەستن بە راگەیەندراوی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە رۆژی 29/9/2018 كە لە بڕگەی پێنجەمیدا دەڵێ" پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەبێت"، واتا بە دەنگی (6) ئەندام لە كۆی (9) ئەندامەكەی ئەنجومەنی كۆمسیاران. بۆچونی دووەم لەبەرامبەردا رایەكی تر هەیە، كە پێی وایە ئەو راگەیەندراوەو بەپێی یاسای كۆمسیۆن بە دەنگی زۆرینەی رەها دەبێت، واتا (50 + 1)، كە ئەمەش دەكاتە دەنگی (5) ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆن. بەپێی بڕگەی شەشەمی مادەی پێنجەمی یاسای ژمارە 4ی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن‌و راپرسی" كۆبونەوەی ئەنجومەن دروستە بەئامادەبونی زۆرینەی رەهای ژمارەی ئەندامانی‌و بڕیارەكانیشی بەزۆرینەی ئامادەبوان وەردەگیرێ، لەكاتێكدا ئەگەر دەنگەكان یەكسان بوون، ئەو لایەنە براوە دەبێ كە سەرۆك دەنگی لەگەڵداوە".   بەوپێیەش پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن پێویستی بە دەنگی زۆرینەی رەهایە، واتا (50+1)، كە دەكاتە دەنگی (5) ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆن، بە دەنگی (4) ئەندامیش پەسەند دەكرێت، ئەگەر سەرۆكی كۆمسیۆنیان لەگەڵ بێت. لەنێوان هەردوو بۆچونەكەدا هەندێكی تر پێیان وایە لەبەر ئەوەی ئەندامانی كۆمسیۆن راگەیەنراوێكیان بڵاوكردوەتەوەو دەڵێن بە دەنگی (دوو لەسەر سێ) ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەكرێت، دەبێت بەوپێیە مامەڵە بكرێت، بەڵام بۆچونی بەرامبەر دەڵێ دەبێت كار بە بۆچونی دووەم بكرێت، چونكە حوكمی یاسا لە راگەیەندراو بەهێزترە و بۆچونی دووەم پشتئەستورە بە یاسا.


(درەو میدیا): موقتەدا سەدر دەڵێت، كاتی ئەوە هاتووە لێپێچینەوە لەوانە بكەن كە ماڵی خەڵكیان دزیوەو نیشتمان و خەڵك بخەنە سەرووی هەموو لایەندارییەكەوە. سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا كە ئەمڕۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە، ڕایدەگەیەنێت، حزبەكان لەڕابردوودا پشكێكی زۆر زۆریان  لەپۆست و پارەی عێراق هەبووە ، بەڵام ئیتر كاتی ئەوە هاتووە لێپێچینەوە لەوانە بكرێت كە پارەی عێراقیان دزیوە. سەدر لە تویتەكەیدا دەڵێت، 15ساڵە پارتە سیاسییەكان بەڕێگەی مەشروع بێت یان نامەشروع،  پشكێكی زۆر زۆری پارەی عێراق دەبەن، پرسیاری ئەوەش دەكات" ئاخۆ بەس نیە ئیتر". سەرۆكی ڕەتی سەدر ئاماژە بەوەدەكات" كاتی ئەوە نەهاتووە گەل ئیستحقاقی خۆی لەڕێی بێلایەنی تەكنۆكراتەوە وەربگرێت، ئەی كاتی ئەوە نەهاتووە لێپێچینەوە لەوانەبكەن كە ماڵی عێراقیان دزیوە و، شكۆی پاك و باشەكان بەرزبكەنەوە، كاتی ئەوە نەهاتووە مافەكانی هاوڵاتی بگاتە دەستی، بێئەوەی حزبەكان تەحەكومی پێوەبكەن، كاتی ئەوە نەهاتووە هاوڵاتیان ئەركەكانیان بەرامبەر نیشتمان بەباشترین شێوە ئەنجامبدەن و، دەستبەرداری بەرژەوەندی حزبی و گروپ و تائیفە و نەتەوە و ناچە و خێڵ و خێزان و تایبەتی ببن. دەشڵێت، كاتی ئەوە نەهاتوە نیشتمان و خەڵك بخرێنە سەروی هەموو ئینتما و لایەندارییەكەوە.


 (درەو میدیا): پارتە سیاسییەكانی عێراق سەرقاڵی گفتوگۆی ناوخۆیین بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكانیان بە سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو و، وەرگرتنی وەزارەت لە كابینەی نوێی حكومەت، كە لەنێوان پێنج ناودا یەكێكیان دەستنیشاندەكات بۆ وەرگرتنی وەزارەتێك، لەگەڵ ئەوەی  سەرجەم كوتلە سیاسییەكان ڕێككەوتون دەسەڵات و ئازادی تەواوبدەن بە عەبدولمەهدی بۆ هەڵبژاردنی وەزیرەكان، بەڵام لە هەمانكاتدا لایەنەكان سەرقاڵی پێشكەشكردنی ناوی تازەن و بەكارنەهاتوون، وەك دەستپێشخەرییەك كە حزبەكان وایدەبینن هۆكارێكی یارمەتیدەر دەبێت بۆ عادل عەبدولمەهدی بۆ هەڵبژاردنی باشترین، بۆ وەزارەتە سیادی و خزمەتگوزارییەكان، لەكاتێكدا هەندێك لە چاودێران پێیانوایە كە فشاركردنە لەسەر سەرۆكی حكومەتی ڕاسپێردراو. سوننەكان گەندەڵییان دەستپێكرد هەندێك لە سەركردە سیاسییەكانی عێراق لە بەغداد و ئەنبار و تكریت، دەڵێن، ئاماژە سەرەتاییەكانی گەندەڵی لە حكومەتی نوێ‌ لە هێزە عەرەبیە سوننیەكانەوە دەستیپێكردووە، كە بەشێوەیەكی مەبدەئی پێنج وەزارەت وەردەگرن، لەگەڵ پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران. بەوتەی بەرپرسێكی باڵای عێراقی كە قسەی بۆ ڕۆژنامەی " عەرەبی ئەلجەدید" كردووە، هێز و پارتە سیاسییەكان دانوستان لەسەر ئەوكاندیدانە دەكەن كە پێشكەش بەسەرۆك وەزیرانی دەكەن، ڕونیشیكردوەتەوە، گرێبەست و بەرژەوەندی، حكوم لەسەر دەستنیشانكردنی ئەو ناوانە دەكات كە پێشكەش بەسەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو دەكرێن، ئەوەشی ئاشكراكردووە، ناكۆكییەكی توند لەنێوان هێزە سوننیەكاندا هەیە، ئەوانەی لە چوارچێوەی گروپی هاوپەیمانی (بونیاتنان) كە نزیكن لە ئێران، دیارترینیان (خەمیس خەنجەر و حزبی ئیسلامی عێراقی و جەمال كەربولی لەلایەك و ئوسامە نوجێفی و ساڵح موتڵەگ لەلایەكی ترەوە، ئەوانەی پاڵیشیانداوە بەهاوپەیمانی (چاكسازی) كە موقتەدا سەدر و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر نوێنەرایەتی دەكەن.   حزبەكان خۆیان بۆ وەرگرتنی وەزارەت ئامادەكردووە ئەندامێكی لیژنەی دانوستان لە هاوپەیمانی (فەتح) لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، ڕایگەیاندووە، كوتلەی (بەدر)ی، سەربە هادی عامری، دەیەوێت وەزارەتی ناوخۆ لەدەستی خۆیدا بمێنێتەوە كە قاسم ئەعرەجی یەكێك لەسەركردە دیارەكانی ئەو ڕێكخراوە وەزیریەتی، لەگەڵ كاندیدكردنی ژمارەیەك ناوی تر لەلایەن (بەدر)ەوە، بۆ وەرگرتنی هەمان پۆست، لەكاتێكدا كوتلەی (سادقون) كە (قەیس خەزعەلی) سەرۆكایەتی دەكات دەیەوێت وەزارەتی گواستنەوە بەدەستبهێنێت،  لەڕێی پیشنیازكردنی كۆمەڵێك ناو كە دیارترینیان (نەعیم عەبودیی)ە، لەگەڵ وەرگرتنی وەزارەتی ڕۆشنبیری. ئەو سەرچاوەیە بەڕۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدیدی ڕاگەیاندووە لایەنە سونییەكان كە حزبی ئیسلامی نوێنەرایەتیان ئەكات تائێستا دوو ناویان لە دەرەوەی پەرلەمان یەكلاكردوەتەوە بۆئەوەی بیخەنە بەردەست عادل عەبدولمەهدی تا یەكێكیان بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگریی دەستنیشانبكات.  لە كاتێكدا حزبی فەزیلە دەیەوێت وەزارەتی داد وەربگرێت، لەڕێی دەستنیشانكردنی سێ‌ كاندید بۆ ئەو پۆستە، ئەگەر وەزارەتی دادیش بەدەستنەهێنێت، هەوڵی بەدەستهێنانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن دەدات. شیوعی لەهاوپەیمانێتیەكەی سەدر جیادەبێتەوە موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر پێش پرۆسەی دەستنیشانكردنی وەزیرەكان كەتووە، بەڕێنمایدان بە هاوپەیمانی سائیرون كە هیچ كاندیدێك بۆ وەزارەتەكانی كابینەی نوێ‌ پێشكەش نەكەن. پەرلەمانتار (محەمەد لەكاش) ئاشكرایكردووە، حزبی شیوعی كە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی سائیروندان ناڕەزان لە تویتەكەی سەدر كەداوای لە هاوپەیمانێتەیەكی كردبوو كاندید پێشكەش نەكەن و پێدەچێت لە هاوپەیمانی سائیرون بكشێنەوە، چونكە دەیانەوێت بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن وەزارەت وەربگرن، ئاماژەی بەوەشداوە، فشاری ڕوون هەیە لەسەر عادل عەبدولمەهدی  و پێناچێت حزبەكان دەستبەرداری پشكێنەی حزبی بن دەستبەرداری ئیدارەی دەوڵەت بن و، ڕەنگە حكومەتێك پێكبهێنرێت هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ حكومەتەكانی پێشوودا نەبێت، لەڕێی پێنەدانی ئازادی تەواو بە عەبدولمەهدی لە هەڵبژاردنی پێكهاتەی حكومەتەكەی، تەئكیدیشیكردووە، عەبدولمەهدی ڕووبەڕووی سەختیەكی زۆر دەبێتەوە لە هەڵدانەوەی دۆسیەكانی گەندەڵی كە ژمارەیەكی بەرچاو لە حزبە عێراقییەكان تێوەگلاون، تەنانەت كورتكردنەوەی دۆسیەی چەك لە دەستی دەوڵەت زۆر قورس دەبێت، لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەی ئاوسانی وەزیفی لە دامەزراوە و وەزارەتەكان.  پرۆژەكەی سەدر چوارچێوەی جوڵەیەكی میدیایی تێناپەڕێنێت ڕەحیم دەراجی سەرۆكی كوتلی (كەفا) ڕایگەیاندووە، حزبە عێراقییەكان لە قۆناغی نوێدا واز لە ئیستحقاقی هەڵبژاردنی خۆیان ناهێنێن، ئەم پرسە بوەتە عورفێكی سیاسی و لەو ڕێیەوە وڵات وێرانكراو سامانی بەتاڵانبرا، ڕونیشیكردوەتەوە، ئەو هەنگاوەی كە سەدر گرتویەتیەبەر ئەگەر بەشێوەیەكی دروست ئەنجامبدرێت، مانای وایە بەرەو شتێك لە چاكسازی و بونیاتنانی هەندێك لە دامەزراوەكانی دەوڵەت دەچن. دەراجی بەهەمان سەرچاوەی وتوە، عەبدولمەهدی وادەی دەستوریی پێكهێنانی حكومەت تێناپەڕێنێت، بەڵام ڕووبەڕووی سەختی زۆر دەبێتەوە، دیارترینیان پەیوەستە بە ئەدائی شەخسی خۆی دوای پێكهێنانی حكومەت، كە ئەوەش لەگەڵ مەزاجی كوتلە سیاسەكان نایەتەوە و ڕێككەوتنی كوتلەكانیش لەسەر پێدانی ئازادی تەواو بۆ هەڵبژاردنی وەزیرەكان كارێكە جوڵەیەكی میدیایی زیاتر تێناپەڕێت بۆ گێڕانەوەی دەموچاوە حزبیەكان لە چوارچێوەی پێكهاتەی حكومەتی نوێ‌، نمونەی ئەوەش، سەرقاڵیی ئیستای حزبەكانە بە ئامادەكردنی ناوی تازە بۆ وەزارەتەكان، نەك دروستكردنی پرۆگرامی وزرای بۆ ئیدارەدانی وەزارەتەكان.      


( درەو میدیا): دەنگی لایەنەكان لە نێوان هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 12ی ئایاری 2018 و پەرلەمانی كوردستان 30ی ئەیلولی 2018 بەپێی 85%ی دەنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تا ئێستا 15%ی دەنگەكان ماوە دەنگی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراق تەنها دەنگی سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستانە : -    پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژارنی 30ی ئەیلولی 2018 ی پەرلەمانی كوردستان (  595592 ) دەنگی هێناوەو لە هەڵبژاردنی 12 ی ئایاری 2018ی پەرلەمانی عێراق( (724727 )دەنگی هێناوە (129,135) كەمیكردووە -     یەكێتی نیشتمانی كوردستان   لە هەڵبژارنی 30ی ئەیلولی 2018 یپەرلەمانی كوردستان(287575 )دەنگی بەدەستهێناوەو لە هەڵبژاردنی 12 ی ئایاری 2018ی پەرلەمانی عێراق( (364638 )دەنگی هێناوە (77,063) كەمیكردووە -    بزووتنەوەی گۆڕان  لە هەڵبژارنی 30ی ئەیلولی 2018 یپەرلەمانی كوردستان (164336 ) دەنگی بەدەستهێناوە  لە هەڵبژاردنی 12 ی ئایاری 2018ی پەرلەمانی عێراق( (199611 )دەنگی هێناوە (35,275) كەمیكردووە -    نەوەی نوێ لە هەڵبژارنی 30ی ئەیلولی 2018 ی پەرلەمانی كوردستان (113297 ) دەنگی بەدەستهێناوە  لە هەڵبژاردنی 12 ی ئایاری 2018ی پەرلەمانی عێراق( (152645 )دەنگی هێناوە (39348) كەمیكردووە -     كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژارنی 30ی ئەیلولی 2018 یپەرلەمانی كوردستان( 94992 )دەنگی بەدەستهێناوەو  لە هەڵبژاردنی 12 ی ئایاری 2018ی پەرلەمانی عێراق( (91968 )دەنگی هێناوە (3024)  زیادیكردووە -     بەرەو ئیسڵاح   لە هەڵبژارنی 30ی ئەیلولی 2018 ی پەرلەمانی كوردستان( 69477)   دەنگی هێناوە  لە هەڵبژاردنی 12 ی ئایاری 2018ی پەرلەمانی عێراق( (98019 )دەنگی هێناوە (25,515) كەمیكردووە



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand