وەرگێڕانی: نامیق رەسوڵ دێرسیم دا‌غ ئەو كچە كوردەی كە تەمەنی 22 بەهارە، كورسییەكی لە پەرلەمانی توركیا بەدەستهێنا و بووە گەنجترین ژنە پەرلەمانتار لە مێژووی توركیای نوێ‌دا. دێرسیم دا‌غ كاندیدی پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" بوو لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان و وەك نوێنەری لاوان و كچانی شارەكە لە هەڵبژاردنی 24ی حوەزیرانی پەرلەمانی توركیادا سەركەوتنی بەدەستهێناو بووە پەرلەمانتار. منداڵیی ئاوارەیی دێرسیم لە یەكێك لە شارۆچكەكانی شاری ئامەدی باكوری كوردستان لە دایك و باوكێكی كورد ساڵی 1996 لەدایكبووە، و 11 خوشك و برای هەیە و لە خێزانێكی هەژاردا پەروەردە بووە و دایكی ژنی ماڵەوەیە و باوكیشی جوتیار بووە سەرقاڵی كشتوكاڵ بووە. دێرسیم لە لێدوانێكیدا بۆ بەشی عەرەبی سایتی " بی بی سی " وتی:" ساڵی وەك هەر خێزانێكی سیاسی كوردی ناوچەكە 1996 لە شارۆچكەكەمان ئاوارەبووین، ئەو كات من تەمەنم تەنها پێنج مانگ بوو". خێزانەكەی دەرسیم لە زێدی خۆیان هەڵدەكەنرێن و لە گەڕەكێكی میللی ناوچەی ئاسنلەر لە ئیستانبوڵ دەگیرسێنەوە و لە سفرەوە دەست بە ژیان دەكاتەوە و لەو بارەیەوە دێرسیم دەڵێت:" سەرەتا قۆناغی منداڵیم ئاسان نەبوو، هیچ هاوڕێیەكم نەبوو، چونكە زمانی توركیم نەدەزانی، بەڵام دواتر دوا بەسەربردنی چەند ساڵێك لە قوتابخانە ژیانم باشتربوو". دا‌غ لە نێوان دایك و باوكی‌دا كە دڵخۆشن بە سەركەوتنی بۆ پەرلەمان ژیانی سیاسی دێرسیم دا‌غ خەونی بەوەدەبینی كە ببێتە پزیشكی دەرونی یان رۆژنامەنووس، بەڵام دوای چوونە ناو بزوتنەوەی سیاسیی كوردەوە لە تەمەنێكی زوودا و لە قۆناغی ئامادەییدا، بڕیاردەدات ئەدەبی كوردی بخوێنێت، كە هەر لەمنداڵییەوە لە فێربوونی بێبەشكرابوو" هەرچەندە ئەوە سەرەتایترین مافی مرۆڤە" لە هەموو كۆمەڵگەكاندا ، بەوتەی دێرسیم. دێرسیم دا‌غ لە حوەزیرانی 2018 بەشی كوردی لە زانكۆی ماردین تەواودەكات، و دوای چەند هەفتەیەك لە تەواوكردنی زانكۆ لە شاری ئامەد كورسییەكی پەرلەمانی توركیا بەدەستدەهێنێت. دێرسیم بە بیروبۆچوونەكانی پارتی دیموكراتی گەلان كاریگەر دەبێت كە بەلای ئەوەوە تەنها دەنگی كورد نییە، بەڵكو" دەنگی هەموو چینە ستەملێكرا و چەوسێنراوەكانە لە هەموو توركیا". دێرسیم دا‌غ دەڵێت:" واهەستدەكەن لەناو ئەو حزبەدا لە دایكبووم، خێزانەكەم سیاسییە، من لە نەوەدەكاندا گەورەبووم، ئەو ماوەیەی گوندە كوردییەكان دەستوێنران و ئاوارەدەكران و سیاسەتمەداران راودوودەنران، ئەو ماوەیە لە قورسترین ئەو ساڵانە بوون پێیدا تێپەڕین وەك خێزان، وەك گەلێك كە داوا لە دەوڵەت دەكات دانبنێت بە مافە نەتەوەییەكانیدا". لە وەڵامی ئەوەی كە ناترسێت رووبەڕووی هەمان چارەنوسی ژمارەیەك پەرلەمانتار ی حزبەكەی بێتەوە كە دەستگیركراون وتی:" لە هیچ رێوشوێنێك ناترسم كە وەك پەرلەمانتارێكی كورد رووبەڕووی دەبمەوە، چونكە باوەڕم بە پرسی گەلەكەم هەیە، خاوەن ماف لە هیچ شتێك ناترسێت، هەموو ئەوەی دەیكەین لە پێناوی بەدیهێنانی یەكسانی و دادپەروەرییە لە نێوان هاوڵاتیاندا لە هەموو توركیادا". ئێستا زیاتر لە دە پەرلەمانتاری پارتەكەی دێرسیم دا‌غ " هەدەپە" لە سەرووشیانەوە هاوسەرۆكانی پێشووی پارتەكە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆكسەكداغ لە دوای كودەتا شكستخواردووەكەی ساڵی 2016ی توركیاوە لە زینداندان. لە ئاهەنگی سەركەوتنی هەدەپە لە ئامەد پەرلەمان دەكەینە كۆشكی زانست دێرسیم دا‌غ هۆكاری چوون ناو جیهانی سیاسەتەوە لە تەمەنێكی زوودا رووندەكاتەوە و دەڵێت:" چەوساندنەوەی سیاسی، پاڵنەرێكی بوو بۆمن بۆئەوەی بیرلەوە بكەمەوە بچمە ناو سیاسەتەوە"، دەشڵێت:" نەبوونی نوێنەرانی چینی گەنجان لە پەرلەمان و كەمی ئەو ژنانەی كە دەتوانن نوێنەرایەتی ژن بكەن ، یەكێك بوون لە و هۆكارانەی كە وایكرد بیربكەمەوە لە رۆیشتن بەو رێگایە قورسەدا". دێرسیم دا‌غ ئاماژەبەوەشدەكات كە پرسیاری زۆر لە مێشكیدایە دەربارەی مافەكانی نەوەی نوێ و ژن، لە پاڵ پرسە بنەڕەتییەكەیدا كە ئەوبش مافەكانی گەلی كوردە لە توركیا. سەبارەت بە تواناكانی بۆ سەركەوتن لە داواكارییەكانی گەنجان و ژنان لەلایەك و پرسی كورد لە لایەكی ترەوە دەڵێت:"من بەهێزم، هێزەكەم لە گەلەكەمەوە بەدەستدەهێنم، لەو دەنگانەی هەڵیانبژاردووم، بە تەئكید لەگەڵیاندا كۆدەبمەوە و پرسە و كێشەكانمانیان لەگەڵدا تاوتوێدەكەین و گوێ لە پێشنیاز و داواكارییەكانیان دەگرم، چونكە من دەنگی ئەوانم لە پەرلەمان، هەموو ئەوەی لە پەرلەمان دەیخەمەڕوو، لەسەر بنەمای داواكاری و پێشنیارەكانی ئەوان دەبێت". ئەو كچە تەمەن 20 ساڵانە بە حەماسێكی زۆرەوە دەشڵێت:" بەڵێ دەتوانم شتێك بكەم و رۆڵی ژیان دەگۆڕین لەسەر بنچینەی ئەو چارەسەرانەی كە ئێمەی گەنجان بە گونجاوی دەزانین، بەڵێ پەرلەمان دەكەینە كۆشكێك بۆ زانستی كوڕان و كچانی گەنج". دا‌غ لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردندا " بە گەنجی دەستمان پێكرد و نوێگەری بەدی دەهێنین" دێرسیم بەردەوام دەبێت لەسەر قسەكانی و دەڵێت:" دەڵێن ژن نیوەی كۆمەڵگایە، كەواتە پێویستە نیوەی پەرلەمانتاران ژن بن، خاوەن بڕیارەكان لەم راستییەدا لە كوێدان". پەرلەمانتارە گەنجەكەی پارتی دیموكراتی گەلان ، وەسفی پارتەكەی دەكات بەوەی كە تاكە پارتە لە توركیا بنەمای یەكسانی و هاوتایی لە نێوان ژن و پیاو جیبَەجێ دەكات لە هەموو پۆستەكان و بەرپرسیارێتییەكاندا لە سەرۆكایەتی پارتەكەوە تا بچوكترین پێكهاتەی. دێرسیم دا‌غ باوەڕی بە تواناكانی هەیە بۆ دروستكردنی گۆڕانكاری و بەدیهێنانی هەنگاوە ئەرێنییەكانی بۆ چینی گەنجان و ژنان و دەڵێت:" بە گەنجی دەستمان پێكرد و ویست و خواستی گەنجان جێبەجێدەكەین". دەشڵێت:" لەبەرئەوەی دەتوانین كێشەكانمان وەسفبكەین و ناویان بنێین، كەواتە دەشتوانین بە ویستی خۆمان چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە و پێویستمان بە پیاوان نیە لە بری ئێمە بڕیار بدەین چونكە خۆمان ئامادەین و هەین". دا‌غ هیواخوازیشە هەموو ژنانی جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت بیر لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ناوەندی بڕیار بكەنەوە و سازشنەكەن لەسەر مافەكانیان و رێگەنەدەن كەس لە جیاتی ئەوان و منداڵەكانیان بڕیار بدات". سەرچاوە: بەشی عەرەبی ماڵپەڕی " بی بی سی "
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی لیژنەی نەوتی غازی پەرلەمانی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت، كە بەهۆی دابیننەكردنی سوتەمەنیەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا بەشێكی زۆری یەكەكانی ئەو وێستگانە لەكار كەوتوون. بەپێی بەدواداچوونی عەلی حەمە ساڵح ئەم وێستگانە بەهۆی دابیننەكردنی سوتەمەنیەوە لەكاركەوتوون: - ١٠ وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای كۆمپانیای ماس كارناكات،كە توانای بەرهەمهێنانی ١٢٥٠ مێگاوات كارەبای هەیە. -٤یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیان كە توانای بەرهەمهێنانی ٥٠٠ مێگاوات كارەبای هەیە، تەنیا یەك دانەیان بۆ كەركوك كاردەكات، حكومەتی هەرێم سوتەمەنی بۆ دابینناكات. -٤ یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە كەڵەك بەهۆی دابیننەكردنی سوتەمەنی كارناكات كە توانای بەرهەمهێنانی ٥٠٠ مێگاوات كەرەبای هەیە، بەشێكی بۆ موسڵ كاردەكات. عەلی حەمە ساڵح ئاماژە بەوەش دەكات كە بە هۆی دابیننەكردنی سوتەمەنی ٦٠٪ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كە ١٨ یەكەی ١٢٥ مێگاواتیە كارناكات، بەخستنەكاری ئەم یەكانە گرفتی كارەبا بەشێوەیەكی بەرچاو چارەسەر دەبێت. سەبارەت بە پاڵاوگەكانی نەوتیش عەلی حەمە ساڵح ئەوە دەخاتە روو كە هەردوو پاڵاوگەی گەورەی بازیان و كەڵەك، ژێرخانێكی گرنگی كوردستانن، حكومۆتی هەرێم نەوتیان بۆ دابیناكات و بەهۆی سیاسەتی چەوتی نەوتی هەرێم ١٠٠٪ خراونەتە خزمەت حكومەتی عێراق. سەبارەت بە نەوتی كەركوكیش عەلی حەمە ساڵح ئەوە دەخاتە روو -بەرهەمی نەوتی كەركوك لە ئێستادا ٢٢٣ هەزار بەرمیلەو بەم شێوازە دابەش دەبێت. - ٩٥هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوتن دێتە پاڵاوگەی كەڵەك، بەرهەمەكان دەدرێتەرە حكومەتی عێراق.. -٢٨هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ پاڵاوتن دێتە پاڵاوگەی بازیان.. -٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەدرێتە پاڵاوگەی دۆرە. -١٠ هەزار بەرمیل دەگوازرێتەوە بۆ پاڵاوگەیەكی دیكە. - ٤هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگەی گەیارە دەدۆزرێتەوە. -٥٦ هەزار بۆ پاڵاوگەی كەركوك. ئەوەی جێگای سەرنجە. دوو پاڵاوگەی گەورەی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم ئامادەنیە نەوتیان بداتێ، بەڵام حكومەتی عێراق نەوتیان بۆ دابیندەكات و بەرهەمە نەوتییەكانیان دەبەنە موسڵ و كەركوك، ئەمەش وایكردووە بەنزین و بەرهەمە نەوتییەكان لەو شارانە هەرزانتربن.
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا له دوای شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام- داعش، بڕوادارانی ئاینی زه‌رده‌شتی له هه‌رێمی كوردستان چالاكتر ده‌رده‌كه‌ون. له ئه‌یلولی ساڵی 2016 یه‌كه‌مین په‌رستگای زه‌رده‌شتییانی هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی كرایه‌وه و بڵێسه‌ی ئاگری ئه‌و په‌رستگایه گڕ درا. (دره‌و میدیا) له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ئاوات حوسامه‌ددین نوێنه‌ری ئاینی زه‌رده‌شتییانی هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و سه‌رۆكی رێكخراوی یه‌سنا بۆ گه‌شه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی، تاوتوێی ئازادی گۆڕینی ئاینی بۆ زه‌رده‌شتی و مامه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له نێوان ئاینی زه‌رده‌شتی و ئاینه‌كانی تر. له ماوه‌ی قسه‌كانیدا نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییانی كوردستان باوه‌ڕدارانی ئاینه‌كه‌یانی به "300 هه‌زار كه‌س" راگه‌یاند و ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم گرت و وتی "حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا وه‌كو مكیاجێك به‌كارمان ئه‌هێنن و هیچمان بۆ ناكه‌ن". دره‌و میدیا: شه‌ڕی رێكخراوی تیرۆریستی داعش چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی رێژه‌ی باوه‌ڕدارانی ئاینی زه‌رده‌شتی هه‌بووه؟ ئاوات حوسامه‌ددین: له دوای هاتنی داعش خه‌ڵكێكی زۆر هاتوون و بوون به زه‌رده‌شتی، خه‌ڵك ئه‌ڵێن ئه‌و ئاینه پاك و جوانه‌ی باو و باپیرانم هه‌بێت چیم داوه له ئاینی ئیسلام. ئه‌ڵێن نه‌شمانزانیوه ئاینی ئیسلام به‌و شێوه‌یه‌یه، بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر به لێشاو گه‌ڕاونه‌ته‌وه، زۆرجار خێزان به دایك و باوك و كچ و كوڕه‌وه دێن بۆ رێكخراوه‌كه‌مان بۆئه‌وه‌ی ناوی خۆیان بنووسن وه‌ك باوه‌ڕدار. هێشتا كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له ناوچه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌ترسن، بۆنموونه سه‌یری به‌غدا ئه‌كه‌ن كه خوا و پێغه‌مبه‌رێكیان هه‌یه و له نه‌ته‌وه‌یه‌كن به‌ڵام له‌سه‌ر ناو و مه‌زهه‌ب یه‌كتر ئه‌كوژن، ئه‌و كه‌سانه ئه‌ڵێن ئێمه مه‌ترسیمان له‌سه‌ره و هیچ شتێك نییه زه‌مانی پاراستنی ژیانمان بكات، له‌به‌رئه‌وه نا‌وێرن به ئاشكرا باسی باوه‌ڕداری خۆیان بكه‌ن، بۆیه دێن ئه‌بن به زه‌رده‌شتی به‌ڵام نا‌وێرن خۆیان ئاشكرا بكه‌ن و وێنه‌ی خۆیان بڵاوبكه‌نه‌وه. نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییانی كوردستان: 300 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته زه‌رده‌شتی و له ماوه‌ی ساڵێكدا 50 هه‌زار كه‌س ئاینی خۆیان گۆڕیوه دره‌و میدیا: له چ ناوه‌ندێك گۆڕینی ئاین ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و رێ و شوێنانه چین له هاتنه سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شتی ره‌چاوی ده‌كه‌ن؟ ئاوات حوسامه‌ددین: به‌پێی یاسای پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی ساڵی 2015 هه‌موو ئاینه‌كان بۆیان هه‌یه نوێنه‌ریان هه‌بێت له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی. هه‌ر به‌پێی یاساكه هه‌موو كه‌س ئه‌توانێت ئاینی خۆی بگۆڕێت. خه‌ڵك زۆر ئاگاداری ئه‌مه نین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی باس له به‌یه‌كه‌وه ژیان و ئاشتی ئه‌كرێت خه‌ڵك وه‌كو رابردوو ئه‌و ترسه‌یان نه‌ماوه له گۆڕینی ئاین. كه یه‌كێك دێته سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شتی یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌م پرسیاره‌ی ئاراسته ئه‌كه‌ین، ئایا به مێشك و به عه‌قڵ و هه‌ست و نه‌ستی خۆت ئه‌ته‌وێت ببیت به زه‌رده‌شتی یان له‌سه‌ر داوای كه‌سێك ئه‌مه ئه‌كه‌یت و كه‌سێك زۆری لی كردووی؟ ئه‌گه‌ر بڵێت، كه‌سێك پێی وتووم بڕۆ تاقی بكه‌ره‌وه. ئێمه وه‌ری ناگرین، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك كیتابی ئه‌ده‌ینێ و ئه‌ڵێین ئه‌توانی بیخوێنیته‌وه و ئه‌و كاته‌ی قه‌ناعه‌تت هات وه‌رت ئه‌گرین. كه كه‌سه‌كه وه‌رئه‌گرین وه‌كو ئاینی ئیسلام نییه شه‌هاده بهێنێت، پێویسته كه‌سه‌كه نیازی پاكی خۆی بدات به بیری چاك و وته‌ی چاك و كرداری چاك، به‌وه‌ی رێز له مرۆڤ و ژینگه و ئاو و هه‌وا بگرێت، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه و شتی قورسی تری وای نییه كه نه‌توانێت بیكات. یه‌كێك كه ده‌بێت به زه‌رده‌شتی پشتێن ئه‌به‌ستێت، ئه‌توانێ نه‌شی به‌ستێت، به‌ڵام ئێمه مه‌راسم و ئاهه‌نگی بۆ ئه‌كه‌ین و ئه‌سره‌وانێك دێت به ده‌ف و ته‌مبوره‌وه پشتێنی بۆ ئه‌به‌ستێت، كه له رێڕه‌وی یه‌زدان لانه‌دات و رێز له مرۆڤ و ژینگه و ئاو و هه‌وا بگرێت و ئه‌م خاكه بپارێزێت و رێز له ئاژه‌ڵ بگرێت. به مه‌ر‌اسیمێكی جوان ئاهه‌نگی بۆ ئه‌كرێت و پشتێنێكی بۆ ئه‌به‌سترێت به سێ گرێ، گرێی یه‌كه‌م بیری چاك، گرێی دووه‌م وته‌ی چاك، گرێی سێیه‌م كرداری چاك، له‌و مه‌راسیمه پشتێن ده‌به‌سترێ و پشتێن به‌ستن زۆر گرنگه به‌ڵام له‌و مه‌راسیمه ئه‌توانێت نه‌یكات به‌ڵام كه‌سه نییه‌ت بێنێت كه زه‌رده‌شتییه. بۆ مه‌راسیمه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر حه‌ز بكات بۆی ئه‌كه‌ین و شیرینی دابه‌ش ئه‌كه‌ین و مۆسیقا ئه‌ژه‌ندرێت. ئاوات حوسامه‌ددین: یه‌كێك له به‌ڕێوبه‌ره‌كانی به‌شی یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتبووی ئه‌م ئاگرپه‌رستانه بۆیان نییه په‌رستگایان هه‌بێت دره‌و میدیا: ژماره‌ی باوه‌ڕدارانی ئاینی زه‌رده‌شتی له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندن؟ ئاوات حوسامه‌ددین: ئێستا له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان 300 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته زه‌رده‌شتی. ساڵی 2017 راپرسییه‌ك كرا ده‌ركه‌وت 250 هه‌زار كه‌س زه‌رده‌شتیین، به‌ڵام به‌پێی ئامار و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف 300 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته زه‌رده‌شتی و له ماوه‌ی ساڵێكدا 50 هه‌زار كه‌س ئاینی خۆیان گۆڕیوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و ژماره‌یه روو له زیادبوونه به‌ڵام به‌شێكیان نا‌وێرن خۆیان ئاشكرا بكه‌ن. دره‌و میدیا: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ زه‌رده‌شتییانی پارچه‌كانی تری كوردستان چۆنه و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه چۆن رێكده‌خه‌ن؟ ئاوات حوسامه‌ددین: په‌یوه‌ندی به‌هێز له نێوانمان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌فرین و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستان. له رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجوومه‌نمان هه‌یه له عه‌فرین، له رۆژهه‌ڵاتیش له كرماشان ئه‌نجوومه‌نمان هه‌یه كه سه‌رۆك و ئه‌ندامانیان هه‌یه. له به‌شه‌كانی تری كوردستان خه‌ڵكێكی زۆر له ئاینی ئیسلامه‌وه ئاینی خۆیان ئه‌گۆڕن بۆ زه‌رده‌شتی. له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانه‌وه دێن بۆ رێكخراوه‌كه‌مان و له لای ئێمه پشتێن ده‌به‌ستن و ئه‌بن به زه‌رده‌شتی و ئاهه‌نگ ئه‌گێڕن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌وان خراپ ئه‌بێت له ئێران و حكومه‌ت ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌لاوه ئاساییه كه له باوباپیرانیانه‌وه زه‌رده‌شتیین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاینی خۆی له ئیسلامه‌وه بگۆڕێت بۆ زه‌رده‌شتی ئه‌وا حوكمه‌كه‌ی كوشتنه. نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییانی كوردستان : ئه‌مانه‌وێت ئاینی زه‌رده‌شتی له‌گه‌ڵ ئاینه‌كانی تر له وانه‌كان بخوێندرێت دره‌و میدیا: ساڵی 2016 یه‌كه‌م په‌رستگاتان كرایه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی چه‌ند هاوكاری ده‌كرێن بۆ كردنه‌وه‌ی په‌رستگاكانتان له ته‌واوی شاره‌كان؟ ئاوات حوسامه‌ددین: تائیستا له سه‌دا سفر هاوكاری كراوین له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ته‌نانه‌ت وتمان حاڵه‌تێكی ئستسنایه و ئه‌سره‌وان-ێكمان بۆ دابنێن، چونكه قادرۆك ئه‌سره‌وانی ئێمه‌یه. كاك قادرۆك خۆی كه ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكاره وازی له حیزب و ده‌رهێنه‌ری و كاره‌كانی خۆی هێناوه و له به‌یانییه‌وه تاوه‌كو شه‌و ئه‌چێت بۆئه‌و په‌رستگایه وانه ئه‌ڵێته‌وه و خه‌ڵك ئه‌بینێت، به خۆبه‌خشانه هه‌مووی ئه‌كات. چه‌ند هاوارم كرد و داوام نووسی بۆ وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به راستی نه‌یانكرد و بۆیان دانه‌مه‌زراندین. ئه‌گه‌ر مانگی 400هه‌زارێكی بۆ دابین بكه‌ن بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هیچ نییه، ئه‌وان ساڵانه چه‌ند ملیۆن دۆلار له خه‌ڵك وه‌رئه‌گرن، به‌ڵام یارمه‌تییان نه‌داین. ماوه‌ی دوو ساڵه مامه‌ڵه‌ی زه‌ویمان بۆ دروست كردنی په‌رستگا پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كردووه، تائیستاش وه‌ڵامی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه، له كاتێك ئێمه داوای پاره و زه‌ویمان نه‌كردووه. داوای ئه‌وه‌مان كردووه، ئایا ئێمه بۆمان هه‌یه په‌رستگامان هه‌بێت؟ به به‌ڵێ یان به نه‌خێر وه‌ڵامی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه. تائێستا ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی ئاینی زه‌رده‌شتی له وه‌زاره‌تی ه‌وقاف و كاروباری ئاینی به خۆبه‌خشی ده‌كه‌م و به دامه‌زراندن نییه. ته‌نانه‌ت پێوه‌ره‌كانی كاری خۆبه‌خشیش ره‌چاوناكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاتانی تر هه‌یه كه پاره‌ی هاتووچۆ و ته‌له‌فۆن ئه‌ده‌ن. ئه‌وه ماوه‌ی سێ ساڵه له‌وێ كارئه‌كه‌م یه‌ك فلسیان نه‌داوه، چه‌ندین جار داوام كردووه كه مه‌راسیممان هه‌یه و یارمه‌تیمان بده‌ن، ئه‌وان هیچ هاوكاریمان ناكه‌ن. ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تمان كردووه، یه‌كێك له به‌ڕێوبه‌ره‌كانی به‌شی یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتبووی ئه‌م ئاگرپه‌رستانه بۆیان نییه په‌رستگایان هه‌بێت، كیتابه‌كه‌ی فڕێدابووه ئه‌ولاوه. بۆیه په‌رستگاكه‌شمان ره‌سمی نییه، چونكه وه‌قفی نییه و ئێمه ئه‌مانه‌وێت بابه‌تی ئه‌و وه‌قفه‌مان له كۆڵ ببێته‌وه و ئه‌وقاف نه‌مێنێت. چ پێویست ئه‌كا په‌رستگایه‌ك بكه‌یته‌وه و بیخه‌یته سه‌ر وه‌قف. دره‌و میدیا: حكومه‌تی هه‌رێم چۆن هاوكاریتان ده‌كات له بابه‌تی ناساندنی ئاینه‌كه‌تان له ناسنامه‌ی عێراقی؟ ئایا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئێوه هه‌یه؟ ئاوات حوسامه‌ددین: حكومه‌تی هه‌رێم نایكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ڵێن سه‌ر به حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵین و حكومه‌تی فیدڕاڵیش دانی به ئاینی زه‌رده‌شتیدا نه‌ناوه، بۆیه زۆر هه‌وڵ ناده‌ن بۆ ئه‌و بابه‌ته. له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند كیتابێك ده‌رچوون، كه نووسه‌رانی به خراپ باسی ئاینی زه‌رده‌شتییان ئه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی كه‌س بڕوا به ئاینه‌كه‌مان نه‌هێنێت. چه‌ند جار شكاتمان كردووه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامیان نه‌بووه. دۆسیه‌مان داوه‌ته دادگا، ئه‌وه نزیكه‌ی دوو ساڵه له‌وێیه و جگه له‌وه‌ی دكتۆر عه‌بدولله‌تیف سوكایه‌تی پێكردین تائێستاش كه‌ناڵه‌كه‌یان دانه‌خراوه. ئه‌و مه‌لا حه‌سیبه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی له زه‌رده‌شتییه‌كان كرد و وتی، ئه‌وه‌ی بڕوای به ئاینی زه‌رده‌شتییان هێناوه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی سێ رۆژ نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌چیته جه‌هه‌ننم، راسته ماوه‌یه‌ك رایان گرت به‌ڵام ئێستا وتاربێژی مزگه‌وته. بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوه‌كانیان زۆر جدی نین و موجامه‌له‌ی ئیسلامییه‌كان ئه‌كه‌ن و نایانه‌وێت ئه‌وان له خۆیان زویر بكه‌ن. دره‌و میدیا: بابه‌تی دانانی ئاینی زه‌رده‌شتی له وانه‌كانی خوێندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌كوێ گه‌یشتووه؟ ئاوات حوسامه‌ددین: ئێمه ئه‌مانه‌وێت ئاینی زه‌رده‌شتی له‌گه‌ڵ ئاینه‌كانی تر له وانه‌كان بخوێندرێت، چونكه ئاینی ئێمه هه‌مووی زانست و فه‌لسه‌فه‌یه. به‌ڵام سێ ساڵه مه‌نهه‌جمان له‌سه‌ر داوای خۆیان ناردووه كه داوای چوار لاپه‌ڕه مه‌نهه‌جیان به قه‌باره‌ی ئه‌ی فۆڕ لێ كردین، ئیستا پێیان راگه‌یاندووین بۆ خوێندنی ئه‌م ساڵی 2018-2019 نابێت و ناخوێندرێت و ده‌كه‌وێته 2019-2020. له‌و ماوه‌یه‌ی ئێمه مه‌نهه‌جمان ناردووه بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ندین باڵه‌خانه و پرۆژه ته‌واو بوون. به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌نده قورسه ئه‌و مه‌نهه‌جه داخلی خوێندن بكه‌ن؟ ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی پرسیاره و حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا وه‌كو مكیاجێك به‌كارمان ئه‌هێنن، به راستی وه‌كو جوانكاری به‌كارمان ئه‌هێنن و هیچمان بۆ ناكه‌ن. جگه له‌وه ساڵانه چه‌ندین په‌یمانگای ئیسلامی ئه‌كرێته‌وه و كیتابیان بۆ چاپ ئه‌كه‌ن، تائێستا نه په‌یمانگایه‌كمان بۆ ئه‌كه‌نه‌وه نه بڵاوكراوه‌كانمان چاپ ئه‌كه‌ن و نه بوودجه‌یه‌كمان بۆ دائه‌نێن بۆ چاپ و بڵاوكراوه‌كانمان.
(درەو میدیا) " ژمارەیەك لە تیرۆریستانی داعش كە لە ناو داعش پلەی بەرزیان هەبوو ئێستا بەرپرسیارێتی ئەمنیەتی پارێزگار و پارێزگای كەركوك-یان لە دەستە و ناسراویشن" ئەمە وتەی دكتۆر كەمال كەركوكی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركوكی هێزەكانی پێشمەرگە و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ درەو میدیا ئاماژەی پێكردوو جەختیشی كردەوە كە " زۆرێك لە تیرۆریستانی داعش كە جاران نەیان دەتوانی لە كەركوك نزیك ببنەوە، ئێستا لەناو ریزەكانی حەشدی عەشایەر جێگیر بوونە و چەك و پسوولەی هاتوچۆ و سەیارەیان پێیە و هەندێكیشیان بەرپرسیارێتی هەستیاریان لە دەستە" كەمال كەركوكی نایشارێتەوە كە"كەركوك وەكو سەربازگەیەكی گەورەی سەربازی لێهاتووە" و چەندین جۆر هێزی عێراقی لێیە" فرقەی ٣ی پۆلیسی ئیتحادی و فرقەی 5 و فرقەی 6ی پۆلیسی ئیتحادی و فرقەی 2ی دژە تیرۆری عێراقی و لیوای 37ی سەر بە فرقەی 9ی مدەڕەع و هێزێكی سەر بە فرقەی 5ی سوپای عێراق لە پردێ و 6 تۆپی گران لە نێوان پردێ و كەركوك هەن. سوپا و حەشدێكی زۆر لە سەربازگەی كەیوان و زیاتر لە 14 جۆر میلیشیای حەشدی شیعە و حەشدی سووننە لە پارێزگای كەركوك بڵاوەیان پێكراوە" كەمال كەركوكی هۆكاری بەهێزبوونی داعش ئاشكرا دەكات كە"خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر ئاسانكاری و هاوكارییەكی زۆر بوو بۆئەوەی داعش بەهێزتر بێ و خەتەری لە ناو كەركوك و ئەترافی زیاتر هەبێت. زۆر لایەنیش لەو پیلانە بەشدار بوون!!
■ نیاز عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی له سه‌ر سكاڵای دوو هێرشكاری خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ئازاری هه‌ولێر، دكتۆر شایان عه‌سكه‌ری به بڕینی مووچه و دوورخستنه‌وه‌ی له كاره‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێت و سزا ده‌درێت، ئه‌ویش داوایكرد "هیچ كه‌سێك نه‌ترسێت". بڕیاره سبه‌ی 1ی ته‌مموز دادبینی دووه‌م دۆسیه‌ی سكاڵاكار "ناسیح مه‌حمود" له دادگای به‌رایی هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت كه وه‌ك قه‌ره‌بووی "ناوزڕاندنی" داوای 100 ملیۆن دیناری له دكتۆر شایان عه‌سكه‌ری به‌شداربووی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ئازاری هه‌ولێر كردووه. له لێدوانێكی بۆ (دره‌و میدیا) شایان عه‌سكه‌ری باسی له‌و فشارانه كرد كه ده‌خرێنه‌سه‌ری بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له بۆچوون و داواكارییه‌كانی و وتی "فشاره‌كان زۆرن، من ده‌وامم هه‌یه و ده‌وامه‌كه‌م حكومییه له نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی، به‌ڵام له ده‌وامی به‌یانیان 8 رۆژ مووچه‌م بڕاوه". سه‌باره‌ت به بڕین و پێنه‌دانی مووچه‌كه‌ی له ده‌وامی ئێوارانی نه‌خۆشخانه‌كه وتی "له ده‌وامی ئێوارانی به‌ده‌ل عیاده مووچه‌ی مانگی 5ی كۆی فه‌رمانبه‌ران درا ته‌نیا من نه‌بێت، هاوكات 5 رۆژ به‌بڕینی مووچه سزادرام، ئه‌مه له كاتێك له‌بری ئه‌وه‌ی عیاده بكه‌مه‌وه حكومه‌ت ئه‌و راویژكارییه‌ی داناوه بۆئه‌و دكتۆرانه‌ی حه‌زیان لێیه هه‌ر له حكومه‌ت به‌رده‌وام بن". له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی دوورخستنه‌وه‌ی له كاره فه‌رمییه‌كه‌ی عه‌سكه‌ری وتی "هه‌وڵی گواستنه‌وه‌م ده‌درێت له نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی و ده‌یانه‌وێت ته‌نسیبه‌كه‌م هه‌ڵبووه‌شێننه‌وه و بمنێرنه‌وه بۆ دیانا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر". ئه‌و پزیشكه سكاڵا له‌سه‌ر تۆماركراوه كه داوای 200 ملیۆن دیناری لێ ده‌كه‌ن، سووربوونی له‌سه‌ر بۆچوون و هه‌لوێسته‌كانی راگه‌یاند و وتی "رام هیچ نه‌گۆڕاوه و له سه‌ره‌تاوه رام چۆن بوو هه‌ر ئه‌وهام، چونكه من له‌سه‌ر حه‌قم" و "كه باسی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و فشارانه ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه نییه كه‌س ترسێت، بۆیه داواده‌كه‌م هیچ كه‌سێك نه‌ترسێت". پزیشكه‌كه پشتیوانی هاووڵاتیان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به گرنگ زانی به تایبه‌ت له رۆژه‌كانی دا‌دگاییكردن و وتی "به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌و پالپشتییه هه‌ر به‌رده‌وام بێت، چونكه ئێستا به ته‌نیا ماومه‌ته‌وه و هه‌موو فشاره‌كه له‌سه‌ر منه". رۆژی 25ی ئازاری 2018 بەهۆی بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەكەوە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، دكتۆر شایان عەسكەری بەڵگەی چەك هەڵگرتن و دەستدریژی دوو لە هێزە ئەمنییە جل مەدەنییەكانی بڵاوكردەوە، كە دەستدرێژی و رێگرییان كردبووە سەر ناوبراو، بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكە بەدوای خۆیدا كاردانەوەی میدیایی و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی دژ بەو دوو كەسە جل مەندەنییە دروستكرد. بەڵام رۆژی 17ی ئایار پێڕاگەیاندنی ئامادەبوون لەبەردەم دادگای بەرایی بەهۆی بوونی دوو سكاڵای یاسایی دەگەیەندرێتە شوینی كاری دكتۆر شایان عەسكەری لە نەخۆشخانەی نانەكەلی هەولێر، لەو بارەیەوە دكتۆر شایان بە (درەو میدیا)ی راگەیاند "دوو سكاڵا بە تۆمەتی ناوزڕاندن دژ بە من تۆماركراوە گوایە من ناوی ئەوانم زڕاندووە لەبەرئەوەی لە هەژماری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكی خۆم ڤیدیۆكەم بڵاوكردوەتەوە، هەر یەك لە سكاڵاكارەكانیش داوای بڕی 100 ملیۆن دیناری عێراقییان كردووه وەك قەرەبوو كە دەكاتە 200 ملیۆن دینار".
راپۆرتی شیكاری: فازل حەمەڕەفعەت ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواین رۆژی تەمەنی خولی سێیەمی بەڕێدەكات، پێناچێت وەكو ئەوەی هەندێك لایەن هەوڵیان بۆ دەدا پەرلەمان بتوانێت تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە هاوشێوەی ئەوەی لە پەرلەمانی كوردستان رویدا. بە گوێرەی دەستوری عێراق دەبێت (45) رۆژ بەر لە تەواوبونی خولی پەرلەمان هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانێكی نوێ، بەڵام كێشمەكێش و گومانەكان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو, حیكمەتی ئەو مادەیەی دەستوری نەهێشت، ئێستا بۆئەوەی پەرلەمانی نوێ دەستبەكاربێت و بۆشایی یاسایی دروست نەبێ، دەبێت ئەژماركردنەوەی دەستیی دەنگەكان تەواوببێت. پێشبینی دەكرێت پرۆسەی ئەژماركردنەوەی دەستیی دەنگەكان كە هەموو سندوقەكان ناگرێتەوە و تەنیا ئەو وێستگە و بنكانە دەگرێتەوە كە تانەیان لەسەرە، ماوەی هەفتەیەك بخایەنێت، لەم روانگەیەوە هەندێك لە چاودێران پێشبینی دەكەن قۆناغی بۆشایی دەستوری لە عێراق زۆر نەخایەنێت و لەماوەیەكی دیاریكراودا پەرلەمانی نوێ دەستبەكاربێت. بڕیارە هەستیارەكانی پەرلەمان لەم خولەدا ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق سەرباری ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی و سیاسی وڵات هەندێك بڕیاری هەستیاری دەركرد كە دەكرێت لەم خاڵانەدا كورتبكرێنەوە. یەكەم: سەندنەوەی متمانە لە (هۆشیار زێباری وەزیری دارایی- خالید عوبێدی وەزیری بەرگری) و (سەفائەدین رەبیع- سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان) و (نەجمەدین كەریم- پارێزگاری كەركوك). دووەم: سەندنەوەی متمانە لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و دانانی دادوەرەكان لە شوێنیان، كە دواجاریش دادگای باڵای فیدراڵی ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عێراقی پەسەند كرد. سێیەم: بڕیاردان لەسەر ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەمساڵ كە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. موچەی پەرلەمانتاران و پەلاماردانی پەرلەمان لەبەرامبەردا ئەم خولەی پەرلەمان رەخنەی زۆریی هاتەسەر، بەتایبەتی ئەوەی كە ژمارەیەك لە ئەندامەكانی بەتایبەتی سەرۆكی لیژنەكان تۆمەتباركران بە گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل لەبەرامبەر بێدەنگبونیان لە دۆسیەكانی گەندەڵی. موچەی پەرلەمانتارانیش هێشتا جێگەی قسەوباسە و ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ئەدای كاری پەرلەمانی عێراق دروستكردووە. رۆژی 30ی نیسانی 2016 پەرلەمانی عێراق دوچاری قەیرانێكی گەورە هات كاتێك هەزاران كەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دیواری ناوچەی سەوزیان بڕی و چونە ناو بینای پەرلەمانەوە. لایەنگرانی سەدر هۆكاری پەلاماردانی پەرلەمانیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە پەرلەمان دانیشتنی تایبەت بە گۆڕانكاری وەزیرەكانی كابینەی حكومەتی داوخستووە كە بە بۆچونی ئەوان ئەو گۆڕانكارییانە ئامانج لێی چاكسازی بووە لە حكومەت، بەڵام لەبەرامبەردا هەندێك لە پەرلەمانتاران هۆكاری پەلاماردانی خۆپیشاندەرانی سەربە سەدرییان بۆ ناكۆكی نێوان لایەنە شیعەكان خۆیان دەگەڕاندەوە، هەرچۆنێك بێت لەو روداوەدا شكۆی پەرلەمان و پەرلەمانتاران شكێندرا. مێژووی پەرلەمان لە عێراق سەرەتایەكی پێویست لەبارەی مێژووی عێراقەوە دوای جەنگی جیهانی یەكەم، وڵاتانی زلهێز هەرسێ ویلایەتی (بەغداد، بەسرە، موسڵ) یان بەپێی رێككەوتننامەی (سایكس پیكۆ) لەچوارچێوەی وڵاتێكی نوێ‌دا بەناوی (عێراق) یەكخست. لە رۆژی 11 ی تشرینی دووەمی 1920، عێراق بوو بە ئەندام لە كۆمەڵەی گەلان لەژێر ئینیتدابی بەریتانیادا، ئینگلیزەكان بۆ جێگیركردنی وڵاتە نوێیەكە، شۆڕشی 1920ی عێراق و شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفیدیان لە كوردستان سەركوتكرد. ساڵی 1921 بەسەرۆكایەتی وینستۆن چەرچڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كۆنگرەی قاهیرە بەڕێوەچوو، لەم كۆنگرەیەدا فەیسەڵی یەكەم وەكو پادشای عێراق دیاریكرا، كۆنگرەكە پێشنازی كرد ریفراندۆمێك سازبدرێت بۆ دانانی شا فەیسەڵ، 23ی ئابی 1921 فەیسەڵی یەكەم وەكو پادشای عێراق دانرا. كانونی دووەمی 1924 كە عێراق لەژێر ئینتیدابی بەریتانیادا بوو، هەڵبژاردنێك بەڕێوەچوو بۆ دیاریكردنی ئەندامانی ئەنجومەنی دامەزراندن، ئەوە یەكەم هەڵبژاردن بوو لە مێژووی نوێی عێراقدا، شیعەكان كە دژی ئینتیدابی بەریتانیا بوون، هەڵبژاردنەكەیان بایكۆت كرد. ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكە یەكەمین دەستوری بۆ عێراق نوسییەوە، تەموزی 1924 دەستوری عێراق پەسەندكرا، لە 21ی ئازاری 1925 شا فەیسەڵ دەستورەكەی ئیمزا كرد، لە دەستورەكەدا سیستمی حوكمڕانی عێراق بە سیستمی (پادشایەتی دەستوریی) دیاریكرا لەگەڵ بوونی حكومەتێكی پەرلەمانیی و دوو ئەنجومەنی یاسادانان بەمشێوەیە: • ئەنجومەنی نوێنەران: ئەم ئەنجومەنە چوار ساڵ جارێك لەلایەن خەڵكەوە هەڵدەبژێردرێت • ئەنجومەنی پیران (ئەعیان): ئەم ئەنجومەنە ئەندامەكانی لەلایەن پادشاوە دەدەنرا بەشێوەیەكی گشتی مێژوونوسان مێژووی عێراق بەسەر دوو قۆناغدا دابەش دەكەن: • قۆناغی یەكەم: رژێمی پادشایەتی 1921-1958 • قۆناغی دووەم: رژێمی كۆماریی 1958 تاوەكو ئێَستا لە هەردوو قۆناغەكەدا چەندین پەرلەمان هەبوون كە نوێنەرایەتی گەلیان كردووە. سەردەمی پادشایەتی و یەكەم پەرلەمان لە مێژووی عێراقدا ساڵی 1925 یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق بەڕێوەچوو، بەشێوەیەكی گشتی لە قۆناغی پادشایەتیدا 16 خولی پەرلەمانی هەبووە، بەڵام هیچ یەكێك لەو پەرلەمانانە خولی یاسایی خۆیان تەواو نەكردووە و پێشوەخت هەڵوەشێندراونەتەوە جگە لە سێ خولی پەرلەمانی نەبێت، بۆ نمونە 1953 هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوەچووە، بەڵام سەرۆك وەزیران داوای بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختی كردوە‌و بەوهۆیەوە 1954 دیسان هەڵبژاردن بەڕێوەچووە، هەر هەمان ساڵ جارێكی تر هەڵبژاردن كراوەتەوە. تاوەكو روخانی سیستمی پادشایەتی لە ساڵی 1958 لە عێراق (10) هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچوو، هەر لەو ماوەیە زیاتر لە (50) حكومەت پێكهێنرا، ئەمەش نیشاندەری ناسەقامگیری دۆخی سیاسی عێراقە لەو سەردەمەدا. لەم سەردەمەدا ئەنجومەنی نوێنەران یاخود پەرلەمان ناوی (كۆمەڵەی نیشتیمانی) لێنراوە. سیستمی كۆماری و سەردەمی قاسم ساڵی 1958 بە سەرۆكایەتی سەركردەكانی كودەتاكەی 14ی تەموزو ئەفسەرانی ئازادیخواز، رژێمی كۆماری راگەیەندرا، بەڵام لەم قۆناغەدا هیچ هەنگاوێك بە ئاڕاستەی پرۆسەی دیموكراتی و هەڵبژاردن سەرنەكەوت. سەردەمی بەعسییەكان تاوەكو كودەتای ساڵی 1963ی بەعسییەكان هیچ هەڵبژاردنێكی پەرلەمانی لە عێراق بەڕێوەنەچوو، لەسەردەمی دەسەڵاتی بەعسییەكانیشدا ژیانی دیموكراتی لە عێراق تاوەكو ساڵی 1980 بەتەواوەتی پەكیكەوت، دوای 22 ساڵ راوەستان، 1980 یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوەچوو. بەعسییەكان ناوی پەرلەمانیان گۆڕی بۆ (ئەنجومەنی نیشتیمانی)، ئەم ئەنجومەنە ئەندامەكانی سەربە حزبی بەعس بوون، هەرچەندە لە 1980وە رژێمی بەعس بە سەرۆكایەتی سەددام حسێن ژمارەیەك هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامدا، بەڵام هیچ یەكێك لە هەڵبژاردنەكان نەیتوانی دیموكراسی لە عێراق بچەسپێنێت. ناوی ژمارەیەك لە سەرۆكەكانی ئەنجومەنی نیشتیمانی (پەرلەمان) لەسەردەمی بەعسدا: • نەعیم حەداد: 1980-1983 • سەعدون حەمادی: 1983-1990 • سەعدی مەهدی ساڵح: 1990- 1996 • سەعدون حەمادی: 1996-2003 دوای سەددام ساڵی 2003 رژێمی بەعس روخێنرا، قۆناغێكی سیاسی نوێ دەستیپێكرد، مارسی 2004 ئەنجومەنی بەڕێوەبردن كە لەلایەن دەسەڵاتی كاتی هاوپەیمانانەوە دانرابوو، ئیمزای لەسەر دەستورێكی كاتی كرد، دەستورەكە داوای پێكهێنانی كۆمەڵەی نیشتیمانی ئینتیقالی كرد، بەجۆرێك تەمەنی كۆمەڵەكە لە مانگی كانونی دووەمی 2005 تێپەڕنەكات، ئەركی ئەم كۆمەڵەیە ئامادەكردنی رەشنوسی دەستورێكی نوێ بوو بۆ عێراق. لە قۆناغی دوای سەددام حسێندا پەرلەمان ناوی لێ‌نرا (ئەنجومەنی نوێنەران)، یەكەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە یەكی كانونی دووەمی 2005دا بەڕێوەچوو. ئیئتیلافی عێراقی یەكگرتوو هەڵبژاردنەكەی بردەوە و رێژەی 48%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا، كە ژمارەی دەنگەكانی دەیكردە 140 كورسی لە كۆی 275 كورسی ئەنجومەنی نوێنەران. ئیتیلافی عێراقی یەكگرتوو وەكو لایەنی براوەی هەڵبژاردنەكە دەستیكرد بە گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتێكی ئیئتیلافی، لەسەر بنەمای ئەو دانوستانانە، رۆژی 4ی كانونی دووەمی 2005: • حاچم حەسەنی وەكو عەرەبێكی سوننی بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا • هەریەكە لە حسێن شەهرستانی لە پێكهاتەی عەرەبی شیعە و عارف تەیفور لە پێكهاتەی كورد وەكو جێگرانی یەكەم و دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردران • جەلال تاڵەبانی لەسەر پێكهاتەی كورد وەكو سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا • ئیبراهیم جەعفەری لەسەر پێكهاتەی شیعە وەكو سەرۆك وەزیران هەڵبژێردرا دەستور 15ی تشرینی یەكەمی 2005 دەستوری نوێی عێراق خرایە راپرسییەوە، بەپێی ئەو دەستورە پەیكەری پەرلەمان یاخود ئەوەی پێی دەوترێت دەسەڵاتی یاسادانان بەمشێوەیە داڕێژرا: • ئەنجومەنی نوێنەران • ئەنجومەنی فیدراڵ ئێستا ژمارەی كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران (329) كورسییە كە بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەلایەن خەڵكەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ هەڵدەبژێردرێن، ئەركی ئەم ئەنجومەنە دەركردنی یاسا و چاودێركردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە. بەشێوەیەكی گشتی لە پاڵ رۆڵی دەركردنی یاسا و چاودێریكردن، دەستور هەندێك ماف و دەسەڵاتی تری بە ئەنجومەنی نوێنەران داوە لەوانە: • ئیمزاكردنی پەیماننامەكان • دەنگدان لەسەر كاندیدەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكردن • هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران سەرۆك كۆمار • پێدانی متمانە بە سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان و دەستە سەربەخۆكان ئەنجومەنی فیدراڵ ئەم ئەنجومەنە پێكدێت لە نوێنەری هەموو ناوچەكانی وڵات، لە هەندێك لە وڵاتانی جیهان ئەم ئەنجومەنە ناوی لێنراوە ئەنجومەنی پیران، تائێستا ئەم ئەنجومەنە لە عێراق پێكنەهێنراوەو كێشەی لەسەرە. لەدوای روخانی رژێمی بەعسەوە تائێستا ژمارەیەك هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق بەڕێوەچووە، ناوی هەندێك لە سەرۆكەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە قۆناغی دوای سەددام: • حاچم حەسەنی: 2005-2006 • مەحمود مەشهەدانی: 2006-2008 • فوئاد مەعسوم: 14ی حوزەیرانی 2010- 11ی تشرینی دووەمی 2010 • ئوسامە نوجێفی: 2010-2014 • سەلیم جبوری: 2014-2018
( درەو میدیا) " ناوچەكە بە كۆمەڵێك روداوەوە ئاوسە و بە دڵنییایی ناوچەكە ئاڵوگۆڕی گەرەكە، جا چ سیاسی بێ چ ئابووریی بێ یان كۆمەڵایەتی. زۆر ئاشكرا و دیارە كۆمەڵانی خەڵكی ئێران نایانهەوێت بێزراو بن و پاساپۆرتیان لە هیچ كوێی ئەم جیهانە موعتەبەر نەبێ بە هۆی سیاسەتی دژ بە خەڵك و شەڕەنگێزی دەسەڵاتدارەكانیان لە ئێران، ئەوان شادی و ئاشتی و حەسانەوە و سەیر و سەفەریان گەرەكە، ئەوان عەدالەت و بنبڕكردنی گەندەڵی مەلا و بنەماڵەكانیان دەوێت و نیشانگەلی ئەوە لە گشت لاوە پەیدا بوون ئیتر چیتر قبوڵی ناكەن مەلا تەنانەت تەداخولی قژ و مێكاپی ژنەكانیان بكات" ئەمە بیروبۆچی عەلی كەریمی چاودێری سیاسیە رۆژهەڵاتی كوردستانە، كە لە نوسینێكی تایبەت بە درەو میدیا بەناوی (داهاتووی ئێران بەرەو كوێ؟!)دا خستویەتیە روو. سەبارەت بە خۆپیشاندان و نارەزاییەتیەكانی ئێران كە رۆژ لەدوای رۆژ تەشەنە دەستێنێت، عەلی كەریمی پێی وایە " دوای ٤٠ ساڵ و ئەمڕۆ ئیتر ئەم پێداویستییە مێژووییەی ئێران برەوی جارانی نەماوە و ئیتر هەموو دنیا تێگەیشت و رۆژئاواش دەیان تاكتیك و مكانیزمی تری دابینكردنی بەرژەوەندییەكانی وەك قاعیدە و نەسر و داعش و دەیانی تری پەیدا كردوە و دەیكا. ئەمڕۆ بە تایبەت بۆ كۆماریخوازەكانی ئەمریكا كە بە مێژوو لایەنگری ئێقتدار و هێژمۆنیان لە عاست دەرەوەی وڵات بوون و ترەمپ بە ئاشكرا باسی بێعورزەگی و شەلوار لە خوارەوەبوونی ئەمریكای كرد لە ژێر سایەی سەرۆك كۆمارێكی وەك ئۆباما و بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی بەوە دەكرد كە شەلواری داكەوتووی ئەمریكا هەڵدەكێشێتەوە. زۆر نیشانگەلی عەزەمەت تەڵەبی ترەمپ، ویست و داخوازییەكانی وڵاتانی وەك سەعودییە لە دۆستی ستراتیژی خۆیان، تەداخولی بێ سنوری ئێران لە عێراق و یەمەن و لوبنان، پێمان دەڵێ لە وانەیە ئێتر پێویستێیەكی ئەوتۆیان بە كۆماری مەلاكان نەمابێ" عەلی كەریمی: داهاتووی ئێران بە دڵنییایی بەرەو گۆڕان دەچێ و داهاتووی كوردیش هەر دەگرێتەوە، بەڵام ئێـمە ئەمڕۆ پێویستیمان بە هێزی جەوانی ناوخۆ هەیە و چاوەڕوانم ئەوان قۆڵی هیمەتی لێ هەڵماڵن و ئیجازە بە هیچ كەس و لایەنێك نەدەن بە ناوی كوردایەتی بچن بۆ دەسكەوتە تابیەتییەكانی خۆیان سەبارەت بە رۆَڵ و پێگەی حزب و سەركردەكانی رۆژهەڵات بەتایبەت لە ئێستادا جموجوڵیان دەستپێكردووە، عەلی كەریمی پێی وایە ئەوان لەوەهم و خەیاڵی خۆیاندا دەژین و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان هەیە" ئەوەی ئەمڕۆ سەركردەكانی بە ناو كوردی ئێران، لە ئۆردوگاكانی ژێر سێبەری یەكێتی و پارتی لە باشوری كوردستانەوە بە خەیاڵی خۆیان دوارۆژی ئاڵۆزی رۆژهەڵاتی كوردستان دادەرێژن، لە وەهم و خەیاڵ و چەواشەكردن و بەرژەوندی تایبەتی خۆیان زیاتر نییە. ئێمە بەم سیاسەتە ساویلكانەی ئەم هێزانە هەرگیز ناتوانین بەرەوپیری گۆڕینی نیزام لە ئێران ببینەوە، ئێمە دەبێ قبوڵ كەین لە عاست تموحی ئەمریكا و ئەوانەی خۆیان بۆ دەسەڵاتی داهاتووی ئێران ئامادە كردوە زۆر زەعیف و لاوازین. كوا یەك بوونمان!؟، كوا بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی؟! كوا ژووری عەمەلیات؟! كوا نزیكیمان لە نەوەی نوێ؟! كوا تاكتیك و ستراتیژمان؟! كوا گوتارمان بۆ ئێرانییەكان؟! كوا سیاسەتی یەكگرتوومان لەهەمبەر ئەمریكا و وڵاتانی جێهان؟! كوا بەرنامەمان بۆ هێزی چەكدار و پێشمەرگە؟! كوا و كوا و كوا؟!" عەلی كەریمی: ئەوەی ئەمڕۆ سەركردەكانی بە ناو كوردی ئێران، لە ئۆردوگاكانی ژێر سێبەری یەكێتی و پارتی لە باشوری كوردستانەوە بە خەیاڵی خۆیان دوارۆژی ئاڵۆزی رۆژهەڵاتی كوردستان دادەرێژن، لە وەهم و خەیاڵ و چەواشەكردن و بەرژەوندی تایبەتی خۆیان زیاتر نییە عەلی كەریمی نایشارێتەوە كە ئەم سەركردانەی ئەمرۆی كوردستانی رۆژهەڵات توانای بەدەستهێنانی مافەكانی كوردیان نیە" كوردی ئێران بەم سەركردانەی لە ئێستاوە خۆیان بۆ پۆست و مقام لە تاران خۆش كردوە و مناعەتیان نییە بۆ ئەم كارەیان تەنانەت پەنا بۆ سوكترین رۆژنامەنووسی مێژووی ئێران بەرن، دەبێ بزانن ئەوان لە مەیدانی شەڕی سیاسی داهاتووی ئێران ناتوانن مافەكانمان دەستەبەر بكە، ئەمڕۆ ئێمەی كورد لە رۆژهەڵات دەبێ خەڵكانێك پێش خەین كە ئیمتحانی رابردوویان دابێت و بەرژەوەندی نەتەوەیی لە سەروو هەموو بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی خۆیان ببینن، ئەوانەی ئەمڕۆ زیاتر لە ٤٠ ساڵە بە ناوی سەركردایەتی كوردی ئێران بوونە دەمڕاستی خەڵكی كورد دەبێ لێپرسینەوە قبوڵ كەن و ولامدەر بن بۆ چی بەم ماوە زۆرە خۆیان قەتیسكردوە لە ئۆردوگاكان؟! بۆچی كێشەی كورد لە ئێران دوای ٨٠ ساڵ یەك بست بۆ پێشەوە نەچووە لە سایەی رێبەریی ئەوان؟! كارنامەی كاری سیاسی و شۆڕشگێریان پێشكەش بە بارەگای بەرزی میللەتی خۆیان بكەن، شەڕی ناوخۆیان لە پێناو چیدا كرد؟! ئەوهەموو ئینشقاق و لێكدابڕان و تەرەكردنی كادر و پێشمەرگە بۆ كران؟! و سەدان پرسیاری بێ وڵام دەبێ وڵام بدرێتەوە، دەبێ مەحاڵ بێ بۆ كەسانێك كە هاورێ و براكانی دۆینێی خۆیان كوشت ئەمڕۆ دیسان بێنەوە پێش" سەبارەت بە ئەگەری گۆڕانكاری لە ئێران‌دا و ئامادەیی كورد بۆ ئەو گۆڕانكاریانە عەلی كەریمی دەڵێت" داهاتووی ئێران بە دڵنییایی بەرەو گۆڕان دەچێ و داهاتووی كوردیش هەر دەگرێتەوە، بەڵام ئێـمە ئەمڕۆ پێویستیمان بە هێزی جەوانی ناوخۆ هەیە و چاوەڕوانم ئەوان قۆڵی هیمەتی لێ هەڵماڵن و ئیجازە بە هیچ كەس و لایەنێك نەدەن بە ناوی كوردایەتی بچن بۆ دەسكەوتە تابیەتییەكانی خۆیان. لە یەكەم حەرەكە و جوڵە لە رۆژهەڵات حەقە رێ بە میلیشیای حیزبی نەدرێت و گەر قەرارە هێزی نیزامی هەبێ دەبێ هێزی پێشمەرگەی نەتەوەیی بێتە چێ كردن و حەقی سیاسەتی نەبێ و هیچ حیزب و كەسایەتییەكیش بۆی نەبێ هێزی چەكداری هەبێ. كەسانێك بنێرین بۆ تاران و گفتوگۆ كە بچوكترین نیاز و بەرژەوەندییەكی تاكی خۆیان نەبێ، ئەمڕۆ دەبێ كوردی ئێران ئامادە بێ بۆ هەموو گۆڕانكاریی و شۆڕشی سەرانسەری یان گۆڕینی رژیم لە سەرەوە، ئەوەش بە خەڵكانێك دەكرێت كە ئیمتحانی دڵسۆزی و وەفایان بۆ گەل و نیشتمان دابێت"
درەو میدیا ئێوارەی ئەمڕۆ 27ی حوەزیران ئەنجامی خولی " یەكەم" ی تاقیكردنەوەی وزاری قۆناغی 12ی ئامادەیی و نیشتمانی نۆی بنەڕەتی راگەیەندرا و ناوی خوێندكارە یەكەمەكانی هەردوو قۆناغەكەش ئاشكراكران. رێژەی دەرچوون: لە مەراسیمی راگەیاندنی ئەنجامەكاندا پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم وتی :" 230 هەزار خوێندكار لە هەردوو قۆناغەكە بەشداریان لە تاقیكردنەوەكە گشتییەكان كردووە و رێژەی دەرچوون لە بەشی زانستی 12ی ئامادەیی (28%) و بەشی وێژەیی (18%) و پۆلی 9ی نیشتمانیش (65%) بووە" راشیگەیاند، ئەو خوێندكارانەی كە نمرەی 90 تا 100یان لە پۆلی 12ی زانستی بەدەستهێناوە، دوو هەزار و 152 خوێندكارە. ئاشكراشیكرد بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2017 2018 ، 57 خوێندكار یەكەم و دووەم و سێیەم بوون، كە 34یان لە ڕەگەزی نێرن و 23یان لە رەگەزی مێن. وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئاشكراشیكرد 608 خوێندكار نمرەی 95 بۆ 100 یان هێناوە، بەڵام هیچ قوتابییەك نمرەی 100ی بەدەستنەهێناوە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكان هەمووی هەڵبژاردنە و لە ساڵانی رابردوودا نمرەی 100 هاتووە. یەكەمەكان: ناوی خوێندكارە یەكەمەكانی هەردوو قۆناغەكە لەلایەن سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە خوێندرانەوە كە بەمشێوەیە بوو: بەشی 12ی زانستی: 1. بەستە یاسین ئەمین، سلێمانی: 99.14 1. پەیام نایف جەمال، هەولێر، 99.14 2. سەروا سەردار، هەولێر 98.86 2. محەممەد خالید، هەولێر: (98.86 دووبارە) 2. ئەحمەد هیوا، هەولێر: (98.86 دووبارە) 2. زەینەب موئەیەد، هەولێر: (98.86 دووبارە) 2. مریەم رەمزی، هەولێر: (98.86 دووبارە) 2. راوێژ قادر، هەولێر: (98.86 دووبارە) 2. محەممەد سەدرەدین، هەولێر : (98.86 دووبارە) 2. میلانۆ محەممەد، سلێمانی : (98.86 دووبارە) 2. رۆژ سەربەست، سلێمانی : (98.86 دووبارە) 2. سەربەست سەلام، سلێمانی : (98.86 دووبارە) 2. هەڤان رزگار فەقێ، سلێمانی : (98.86 دووبارە) 3. دانا سەركەوت، هەولێر: (98.57) 3. چرا محەمەد، هەولێر: (98.57 دووبارە) 3. تاران ئازاد، هەولێر: (98.57 دووبارە) 3. سارا كاوە، هەولێر: (98.57 دووبارە) 3. عائیشە عەلا، هەولێر (98.57 دووبارە) 3. نەریمان سەلام، هەولێر (98.57 دووبارە) 3. مستەفا سامی، هەولێر(98.57 دووبارە) 3. میران سلێمانی(98.57 دووبارە) 3. ئارین سلێمانی (98.57 دووبارە) 3. شنایر بێستون، سلێمانی: (98.57 دووبارە) 3. لارا شێركۆ سلێمانی: (98.57 دووبارە) 3. ڤاریا خالید، سلێمانی (98.57 دووبارە) 3. میر كرمانج، سلێمانی: (98.57 دووبارە) 3. باوەڕ عومەر، سلێمانی: (98.57 دووبارە) 3. زانیار دڵشاد، سلێمانی: (98.57 دووبارە) 3. فێنك مەریوان، سلێمانی: (98.57 دووبارە) 3. شیلان ئەحمەد، دهۆك: (98.57 دووبارە) بەشی وێژەیی: 1. میر ئەنوەر، سلێمانی: 98.29 2. پەیمان ئیدریس، هەولێر: 97.43 2. ئاسودە ئیسماعیل، گەرمیان: 97.43 3. دەشنێ عەلی، سلێمانی: 96.86 یەكەمەكانی نۆی بنەڕەتی: 1. ئەوین ئاریان ئیسماعیل، هەولێر: نمرەی 99.54، 2. بنار خەتاب،هەولێر: 99.48 2. بێستا فەرحان، هەولێر 99.48 (دووبارە) 2. لازیا زانا، سلێمانی 99.48 (دووبارە) 2. لانە زانیار، سلێمانی 99.48 (دووبارە) 3. ئیمان دلاوەر، 99.42 هەولێر خوێندنی ئیسلامی: یەكەم: ئەحمەد نوری عەبدولحەمید؛ 96%- سلێمانی دووەم: عومەر سەلاح حەمید؛ 90.9%- سلێمانی سێیەم: سەربەست مەناف حالی؛ 89%- هەولێر ئامادەیی بازرگانی: یەكەم: شیراز هێرش كاكل فەرەج؛ 83%- سلێمانی دووەم: ئامینە حەمەسالح حەیدەر؛ 82.3%- سلێمانی سێیەم: عەتا رەئوف عەلی رەشید؛ 75.7%- سلێمانی ئامادەیی پیشەیی: یەكەم: هاوكار تەها عەلی محەمەد؛ 94.3%- سلێمانی دووەم: تروسكە مەحمود مەولود؛ 76.8%- هەولێر سێیەم: كۆرەك عوسمان جەمیل؛ 83.6%- گەرمیان ئامادەیی كشتوكاڵ: یەكەم: ئیمان محەمەد عوسمان؛ 76.2%- پارێزگای هەولێر دووەم: بەسۆز ئازاد ئەحمەد؛ 72.8%- پارێزگای سلێمانی سێیەم: عومەر زرار بەهرام؛ 96.4%- پارێزگای هەولێر ئامادەیی گەشتوگوزار: یەكەم: دیمەن ئەنیس فرەنسیس ئیسحاق؛ 91%- پارێزگای هەولێر دووەم: پەیام ئەمیر هاشم؛ 86.1%- پارێزگای هەولێر سێیەم: هەنا سوار عەبدوڵا سەعید؛ 72.5%- سلێمانی نزمیی رێژەی دەرچوون لە قۆناغی 12ی زانستی رێژەی دەرچوون لەسەرتاسەری هەرێمدا لەسەدا 28 ەو لەبەشی ئەدەبیش لەسەدا 19 یە و ئەوەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە كە بەشێكی زۆر لە خوێندكارانی ئەو دوو قۆناغە لەبەر هۆكاری هێنانی نمرەی بەرز، یان فریانەكەوتنی پێداچوونەوە بە هەموو وانەكان چەند وانەیەك دەخەنە خولی دووەم و هاوكات بەشێك لە خوێندكارانیش لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە كاتێك پرسیارەكان دەبینن و هەستدەكەن نمرەی پێویست بەدەستناهێنن ، هۆڵی تاقیكردنەوە بەجێدەهێڵن و ئەو تاقیكردنەوە بۆ خولی دووەم وازلێدەهێنن. هەروەها ناسەقامگیری دۆخی سیاسی هەرێم و قەیرانی ئابووری و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پرۆسەی پەروەردە و ئامادەكاریی خوێندكاران بۆ تاقیكردنەوەكان و رێژەی دەرچوون هەبووە. بایكۆت و ئەنجامی تاقیكردنەوەكان: لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین مامۆستایان بەهۆی نەدانی موچەكانیان لەلایەن حكومەتەوە، لە وەرزی دووەمی خوێندنی ئەمساڵدا بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد و وەرزی دووەم تەنها نزیكەی سێ هەفتە دەوامكراو ئەو وەرزە بەڕێكرا، بەڵام لە بەشێكی زۆری خوێندنگەكاندا مامۆستایان بەردەوامبوون لە وتنەوەی وانەكان بە خوێندكارانی هەردوو قۆناغی 12ی ئامادەیی و نۆی بنەڕەتی، بە سەرنجدان لە ئەنجەمەكانیش دەردەكەوێت كە پلەی یەكەمی زانستی و وێژەیی لە دەڤەری بایكۆتەو لە بەشی زانستی 14 خوێندكار پلەی یەكەم و دووەم و سێیەمی هەرێمیان بەدەستهێناوە، لەبەشی وێژەییش سێ خوێندكاری سلێمانی و گەرمیان پلەی یەكەم و دووەم و سێیەمی هەرێمیان بەدەستهێناوە و لە نۆی بنەڕەتیش لە شەش خوێندكاری یەكەم و دووەم و سێیەم، دوو خوێندكاریان لە پارێزگای سلێمانین.
"بەرتیلیان خستەبەردەمم بۆ ئەوەی دەست لە كەیسەكە هەڵگرم" گفتوگۆ: درەو میدیا "لە خاڵە سنورییەكانەوە ماددەی كیمیایی دەهێنرێت و لە ژمارەیەم پاڵاوگەی نایاسایی لە سلێمانی تێكەڵی بەنزین دەكرێن و پاشان دەخرێنە بازاڕەوە" ئەمە قسەی بڕیاردەری لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزارییە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. محەمەد شێخ وەهاب كە چەند رۆژیێك لەمەوبەر كۆنگرەی رۆژنامەوانی كرد و باسی لەوەكرد چەند بەرپرسێكی باڵا تێوەگلاون لە هێنانی بەنزینی خراپ لەم چاوپێكەوتنەدا لەگەڵ (درەو میدیا) باس لە بارودۆخی بەنزین لە سلێمانی دەكات. درەو میدیا: پێشتر كۆنگرەی رۆژنامەوانیت كرد باسی ئەوەت كرد دۆخی بەنزین لە سلێمانی خراپە، ئێستا دۆخە چۆنە ؟ محەمەد شێخ وەهاب: بەداخەوە دۆخەكە بەردەوامە، لەڕێگەی خاڵە سنورییەكانەوە ئەو مادانەی كە كیمیاوین دەهێنرێن بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ نەفتا تێكەڵ دەكرێن، بۆ ئەوەی بكرێن بە بەنزین، لە كاتێكدا بەپێی رێنمایی وەزارەتی تەندروستی و سامانە سروشتییەكان مافی ئەو كۆمانیایانە نیە لەبەر ئەوەی مەسفایان نیە، ئەو پاڵیوگانە هیچیان تۆمار نەكراون و مۆڵەتی یاساییان نیە بۆ ئەوەی كاری لەو شێوەیە بكەن. درەو میدیا: ئەو پاڵاوگانە هی كێن ؟ محەمەد شێخ وەهاب: ئەو پاڵاوگانە هی گروپ و دەستەو تاقمن كە لەلایەن كۆمەڵێك خەڵكی لابەلاو خۆیان وتەنی خۆیان بە عەنتەر و مافیا دەزانن و پسپۆڕییەكیان لەو باریەوە نیە، كەسانی زۆربەی حزبەكانی تێدایە. درەو میدیا : هەڵوێستی پارێزگاری سلێمانی چیە لەوبارەیەوە ؟ محەمەد شێخ وەهاب: من یاداشتێكم داوەتە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆئەوەی لیژنەیەكی باڵا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا پێكبهێنرێت بۆ داخستنی ئەو خەزانە نایاساییانەی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا ئەو كارە دەكەن، هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم، چۆن لە چەند رۆژی رابردوودا سەرجەم ئەو پاڵاوگانەیان داخستووە كە مۆڵەتی یاساییان نییە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی نزیكەی 50 پاڵاوگە دەبن، شوێنەكانیان دەكەوێتە گەڕەكی قڕگە، تانجەڕو، گەڕەكی راپەڕین و تاسلوجە، لەگەڵ رێگای عەربەت - سلێمانی. درەو میدیا: ئەو پاڵاوگانە بەردەوامن لە رەوانەكردنی بەنزین بۆناو بازاڕ و تائێستا رانەوەستاون ؟ محەمەد شێخ وەهاب: بەڵێ تائێستا كاردەكەن و هیچیان لە سامانە سروشتییەكانی سلێمانی ناویان تۆمارنەكراوە، لیژنەكانی قایمقامیەت تائێستا وەك پێویست بەدواداچونیان نەكردووە بۆ ئەوەی بزانن كاریان چیە ؟ لەگەڵ خەڵكانی پسپۆڕدا قسەم كردووە وتویانە نابێت بەهیچ شێوەیەك ئەو مادانە تێكەڵ بكرێت، تەنها دەبێت ئەو كەس و لایەنەنانە ئەو كارە بكەن كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و تەندروستی مۆڵەتیان هەیەو پاڵێوگەیان هەیە، كە ئەویش كۆمەڵێك مەرجی هەیە، لەپێناو پیس نەكردنی ژینگە، 80%ی زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجە بۆ ئەو عەمبار و كۆگایانە دەگەڕێتەوە، بەداخەوە تائێستا حكومەت هیچ رێكارێكی یاسایی لەبەرامبەریان نەگرتوەتە بەر، لە كاتێكدا هیچ كامێكیان مۆڵەتیان نیە. خۆ ئەگەر بێت و رێكاری یاسایی بەرامبەر بەو كەسانە نەگیرێتە بەر، ئەوكات پەنا دەبەمە بەر پەرلەمانی كوردستان و دادگاكان، ناكرێت لەبەر دەوڵەمەندبوونی چەند كەسێك، ژیانی زیاتر لە دوو ملیۆن كەس بكەوێتە ژێر مەترسییەوە. درەو میدیا: بەڵام پارێزگاری سلێمانی دەڵێت ئەو بەنزینەی كە هەیە، خاوێنە ؟ محەمەد شێخ وەهاب: من رێزم بۆ لێدوانی پارێزگاری سلێمانی هەیە، ئەتوانێت لیژنەیەك كە من ئێستا داوامكردووە پێكبهێنێت، ئەگەر یەكێك لەو عەمبارانە مۆڵەتی رەسمیان هەبوو، ئامادەم دەستلەكاربكێشمەوە. پەیوەندیم كردووە بە سامانە سروشتییەكانەوە پێیان راگەیاندم كە هیچ یەك لەو عەمبارانە لای ئێمە ناویان تۆمارنەكراوەو بەنوسراو پێشتر ئاڕاستەی پارێزگارەكانمان كردووە، بەڵام هیچ یەكێك لەو پارێزگارانە ئیجرائاتی نەكردووە. درەو میدیا: هەست ناكەن لەم پرسەدا تەنهان؟ بۆچی هاوڕێكانت لە ئەنجومەنی پارێزگا لەگەڵت نین؟ محەمەد شێخ وەهاب: من كە دەستم بۆ ئەم كارە بردووە وەكو بڕیاردەری لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزارییەكان دەستم بۆ بردووە، لەبەر ئەوەی ئەو جێگایانە پەیوەندی بە لیژنەكەی ئێمەوە هەیە و هیچیان مۆڵەتیان نەبووە، بەداخەوە ئەوەندەی بەدواداچوونم بۆ كردووە، ئەو جێگایانە بە رەشوە و بەرتیل كاردەكەن. درەو میدیا: دەنگۆیەك هەیە لەسەر ئەم كارانەت بزوتنەوەی گۆڕان سزات بدات، ئەمە راِستە ؟ محەمەد شێخ وەهاب: شانازی ئەكەم، ئەگەر من هەڵەم ئامادەی هەموو سزا و لێپرسینەوەیەكم، بەڵام من دڵنیای هەموو لایەك دەكەمەوە كە ئەو هەنگاوەی من ناومە دروستەو لەپێناو بەرژەوەندی گشتییەو ئەو پاڵاوگانە هیچیان مۆڵەتی فەرمیان نییە. درەو میدیا: راستە دەوترێت لەبەرامبەر دەستهەڵگرتن لەو كەیسە هەوڵداروە بەرتیلت پێبدرێت ؟ محەمەد شێخ وەهاب: بەڵێ ڕاستە، ئیمتیازیان خستوەتە بەردەستم، بەڵام من رایدەگەیەنم كە دەست لەم كەیستە هەڵناگرن و ئامادەم گیانی خۆمی لە پێناودا دابنێم، چونكە لە كاتی بەدواچونیشمدا روبەرووبومەوەو هەڕەشەم لێكرا، بەڵام من هەر سوربووم. درەو میدیا: كێ بوون ئەوانەی هەڕەشەیان لێ‌كردیت ؟ محەمەد شێخ وەهاب: ئەوان كەسانی بێناونیشانن، ئەو شوێنانە هیچ تابلۆ‌و ناونیشانێكیان پێوە نیە.
(درەو میدیا): لە هەرێمی كوردستان پێشێلكردنی مافەكانی رۆژنامەنوسان سنوری رێگریكردن لە روماڵكردنی هەواڵ و لێدان و دەستگیركردن و تەنانەت كوشتنی تێپەڕاندووە و ئێستا لە چەندین دەزگا شایستەی دارایی و موچەی پێویست بە كارمەندان نادرێت. یاسای رۆژنامەگەری لە كوردستان ژمارە (35)ی ساڵی 2007 رۆژنامەنوس بەم شێوەیە پێناسە دەكات" هەر كەسێك كە لە بواری رۆژنامەگەریدا لە هەر كەناڵێكی راگەیاندندا كار دەكا". ساڵانە دۆخی خراپی رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان دەبێتە جێگای بایەخی رێكخراوە جیهانییەكانی بواری مافی مرۆڤ و كاری راگەیاندن، ئەوەی راپۆرتە جیهانییەكان زیاتر جەختی لەسەر دەكەن" دەستگیركردن و لێدان و كوشتن"ی رۆژنامەنوسانە لە هەرێمی كوردستان، بەڵام لە پاڵ ئەم پێشێلكارییانەدا، لە هەرێمی كوردستان جۆرێكی تر لە پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنوسان هەیە كە خۆی دەبینێتەوە لە زەوتكردن و پێنەدانی موچەی رۆژنامەنوس لە كاتی داخستنی كەناڵەكانی راگەیاندن یاخود وازهێنانی كارمەند لە كارەكەی. رۆژی 24/5/2018 پەخشی كەناڵی (كوردنیوز) راگیرا كە سەربە (نەوەی نوێ)یە وەكو نوێترین پارت لەسەر گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان و بارەگاكەی لە شاری سلێمانییە. (12) رۆژ دوای داخستنی كەناڵی (كوردنیوز)، ژمارەیەك كارمەندی كەناڵەكە بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و رایانگەیاند، بەڕێوەبەرانی كەناڵەكە موچەكانیان بۆ خەرج ناكەن. ئەو رۆژنامەنوسانە لەو بەیاننامەیەدا كە بۆ سەندیكای رۆژنامەنوسان و سەنتەرو رێكخراوەكانی بواری بەرگری لە مافەكانی رۆژنامەنوسانیان ناردبوو، باسیان لەوەكرد، كەناڵی (كوردنیوز) كە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ خاوەندارێتی دەكات، موچەی مانگی ئایاری پێنەداون. سەرچاوەیەك لە كارگێڕی (كوردنیوز) بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، لە دوای ئەو بەیاننامەیەی كە بڵاویانكردوەتەوە، بەرپرسانی كەناڵەكە موچە و شایستەی داراییەكانیان بە هەموو كارمەندەكان داوە. بەهەمان شێوە كەناڵی (KNN) كە وەك زمانحاڵی بزووتنەوەی گۆڕان تەماشا دەكرێت و بارەگاكەی لە شاری سلێمانییە شەوی 31/1/2018 پەخشی خۆی راگرت، رۆژی 15/3/2018 كەناڵەكە جارێكی تر دەستی بە پەخش كردەوە. لەو ماوەیەی كە داخرا ژمارەیەك لە كارمەندەكانی كەناڵی (KNN) وازیان لە كاركردن هێنا و ئامادە نەبوون دوای دەستپێكردنەوەی پەخش لەو كەناڵە كاربكەنەوە، ئەو كارمەندانە دوای وازهێنانیان داوای موچەكانیان لە بەڕێوەبەرانی كەناڵەكە كرد، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، دوای نزیكەی (5) مانگ تائێستا ئەو كارمەندان و رۆژنامەنوسانە كە ژمارەیان زیاتر لە (25) كەسە، موچەكانیان پێنەدراوە. كەناڵی (KNN) بەوانەوە كە ئێستا كاری تێدا دەكەن و بەشێك لەوانەش كە وازیان هێناوە، موچەی سێ مانگ قەرزاری كارمەندەكانیەتی. كارمەندێكی (KNN) كە وازی هێناوەو خۆی داوایكرد ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، موچەی سێ مانگیان لای (KNN)ەو بە بیانوی جۆراوجۆر ئیدارەی كەناڵەكە پارەكەیان نادەنێ و دەستی دەستیان پێدەكەن. ئەو كارمەندە وتی: دەمێك پێماندەڵێن كێشەی پارەكەی ئێوە پەیوەندی بە كارگێڕی بزوتنەوەی گۆڕانەوە هەیە و دەمێكی تر دەڵێن پارە نیە". لە لێدوانێكدا بۆ (درەو میدیا)، شۆڕش عەلی سەعید بەڕێوەبەری كارگێری كەناڵی (KNN) رایگەیاند" ئێمە وەك كاڕگێری (KNN) یەك دینارمان نیە". شۆڕش عەلی وتی: كارگێڕی ئێمە خراوەتە سەر كارگێڕی بزوتنەوەی گۆڕان، هەموو خەرجییەكانمان لەڕێگەی ژمێریاری ئەوانەوەیە، ئەبێ ئەوان ئەو پارەیە خەرجبكەن". بەڵام بەپێی بەدواداچونی (درەو میدیا)، هەندێك لەو رۆژنامەنوسانەی كە پارەیان لای كەناڵی (KNN)ە لەسەر قسەی شۆڕش عەلی بەڕێوەبەری كارگێڕی كەناڵەكە چونەتەلای بەڕێوەبەری كارگێڕی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەویش پێیوتون ئەو بابەتە پەیوەندی كارگێڕی تەلەفزیۆنەكە و كۆمپانیای وشەوە هەیە وەكو خاوەنی بنەڕەتی كەناڵی (KNN). ئێستا چارەنوسی موچەی ئەو كارمەندو رۆژنامەنوسانە لەنێوان كارگێڕی كەناڵی (KNN) و ژوری كارگێڕی بزوتنەوەی گۆڕاندا بەنادیاری ماوەتەوە. ئەمە لەكاتێكدایە یاسای كاری رۆژنامەگەری لە كوردستان لە خاڵی حەوتەمی بەشی چوارەمدا تایبەت بە "ماف و ئیمتیازەكانی رۆژنامەنوس"، كەناڵەكانی راگەیاندن پابەند دەكات كە هەموو ئەو مافانە بە رۆژنامەنوس بدەن كە لە یاسا بەركارەكان و گرێبەستی پەسەندكراو لەلایەن سەندیكای رۆژنامەنوسان بۆ رۆژنامەنوس دیاریكراون. رۆژنامەنوسان كە خۆیان بە بەرگریكار لە مافی گشتی دەزانن، بەڵام زۆرجار بەهۆی ئەوەی میدیاكان لە كوردستان دابەشبون بەسەر حزبەكاندا، رۆژنامەنوسان خۆشیان مافەكانیان زەوت دەكرێت، بەڵام بێدەنگ دەبن. پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنوسان لەكاتێكدایە لە هەرێمی كوردستان كەناڵەكانی راگەیاندن هەریەكەیان گرێبەستێكی نوسراویان هەیە، بەڵام ئەو گرێبەستانە زۆرجار پێشێل دەكرێن.
(درەو میدیا): حاكم قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەرپرسی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی ئەو حزبە، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی هەردوو بەڕێوەبەرایتی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی كۆبوەوە. كۆبونەوەی ئەو بەرپرسە حزبییە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پۆلیس لەكاتێكدایە هەردوو فەرمانگەكە سەربە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانن و لە پارێزگای سلێمانی پارێزگاری سەرۆكی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە. پەیجی حاكم قادر حەمەجان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەناونیشانی " پێویستە ئارامی شار بەرقەراربێت و سەروماڵی هاوڵاتیان پارێزراوبێت" پۆستێكی لەبارەی كۆبونەوەكەی حاكم قادر لەگەڵ ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتییە بڵاوكردەوە. لە پۆستەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كۆبونەوەكە" بە مەبەستی بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری و پەیڕەوكردنی یاسا و ڕێنماییەكان بەگشتی و یاسای هاتوچۆی شاری سلێمانی بەتایبەتی و بنبڕكردنی دیاردە ناشارستانییەكان و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان, داڕشتنی بەرنامەیەكی هەمەلایەن بۆ درێژەدان بە ئارامی زیاتر" بەڕێوەچووە. حاكم قادر كە هیچ پۆستێكی حكومی نییە لە كۆبونەوەكەدا پێشنیازی بۆ هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەكەی پۆایس كردووە" دوای وەرگرتنی ڕای وەزارەتی ناوخۆ‌و هێزەكانی (٧٠) و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەرێم و دژەتیرۆر پارێزگاری سلێمانی, بەهاوبەشی لەگەڵ سەرجەم دەزگا حكومییە تایبەتەكان, هەموو ئەو دیاردە دزێو و ناشارستانیانە قەدەغەبكرێت كە هۆكاری سەرەكی سەرهەڵدانی پشێوی و نائارامین و باری گوزەرانی هاوڵاتیان دەخەنە مەترسییەوە". حاكم قادر ئەم پێشنیازانەی خستوەتەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و پۆلیسی هاتوچۆ: • قەدەغەكردنی دیاردەی چەكداری و هەڵگرتنی چەك بەشێوەی هەڕەمەكی. • قەدەغەكردنی دیاردەی (جام تاریك) ی ئوتۆمبیل. • قەدەغەكردن و دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبیلە بێژمارە و بێسەرەتا نایاساییەكان. • قەدەغەكردنی ماتۆڕسكیلی نایاسایی. سەردانی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی حزبێك و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی سەر بە حكومەت، كاردانەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لێكەوتەوە، هەندێك بە دەستوەردان لە كاروباری حكومەت و هەژمونی حزب بەسەر حكومەتەوە لە قەڵەمی دەدەن. سەباح عەلی قارەمان، لە كۆمێنتێكدا لەسەر پۆستەكەی حاكم قادر نوسیویەتی:" وڵاتی قەزاو قەدەرە، وەك بەرپرسێكی حكومی بەسەریان دەكاتەوە ! ئەمەیە مەهزەلەی حوكمڕانی كوردیی، كە لە هیچ كوێیەكی ئەم دونیایە وێنەی نییە لە ناشرینیدا ، ئاخر بەرپرسی مەڵبەندی حزبێك چی رەبتێكی بە كاری حكومەتەوە هەیە". هەروەها عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕانیش بەهەمان شێوە لەسەر ئەو پۆستەی نوسیوە و لە كۆمێنتێكدا پرسیاری لە حاكم قادر كردووە و نوسیویەتی:" كاك حاكم قادر، ئەمەی بەڕێزت دەیكەیت كاری حیزب نیە، دەكرێت بەرپرسێكی حزبێكی دیكە ئەم كارانە بكات؟!". حاكم قادر وەڵامی عەلی حەمە ساڵحی داوەتەوە و دەڵێت:" مەبەستی ئێمە تەنها پشتیوانییە لە دامودەزگاكانی حكومەت ئەركەكانیشیان جێبەجێ دەكەن, بەڵی بۆ پشتیوانیان دروستە". لە بەرامبەردا دەیان بەشداربووی فەیسبوك پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو هەنگاوەی حاكم قادر حەمەجان دەربڕیوە و دەستخۆشیان لێكردووە و هەندێكی تر جگە لە دەستخۆشی دەڵێن" شیاوتر وابوو لەگەڵ پارێزگاری سلێمانیدا كە سەرۆكی لیژنەی ئەمنیی پارێزگا و سەرۆكی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە لە پارێزگادا ئەنجامبدرایە، نەك لەڕێگەی حزبییەوە".
( درەو میدیا): ئەدهەم بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە میانی گۆڕینی بەرپرسی لقی هەڵەبجەی پارتی لە فازڵ بەشارەتیەوە بۆ بەسام عەلی رایگەیاند" ئەو رێژە دەنگەی لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بۆ پارتی دیاریكرا, ئەوە دەنگە راستەقینەكەی پارتی نەبوو، بەڵكو پارتی پێگەی زۆر زیاترە" ئەگەرچی ئەدهەم بارزانی زۆر نەیویست لەسەر بابەتەكە بڕوا بەڵام ناراستەوخۆ رایگەیاند كە ساختەكاریان لێكراوەو دەنگەكانیان دەستكاری كراوە. سەبارەت بە سەنگی دەنگەكانی پارتی لە سنوری هەڵەبجە و سلێمانی ئەدهەم بارزانی ئاماژەی بەوەدا "ئەوەی لە 12ی ئایار روویدا نابێتە پێوەر بۆ پێگە و سەنگی پارتی لە سنوری هەڵەبجە و سلێمانی، بەڵكو لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پێگەو سەنگی پارتی دەبینن چەند بەرزە لە ناوچەیە" لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پارتی لە سلێمانی ( 48,820 ) دەنگی بەدەستهێنا، لە كاتێكدا لە هەڵبژاردنی رابردوو 2014 پارتی لە سلێمانی ( 93,410) دەنگی بەدەستهێنابوو واتا ( 44,590 ) دەنگ كەمیكردووە بە رێژەی ( 47.7%) ی دەنگەكان كەمیكردووە. جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان هەریەك لە ( بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵی ئیسلامی، یەكگرتووی ئیسلامی ، بزووتنەوەی ئیسلامی، حزبی شیوعی، هاوپەیمانی ) پێیان وایە لە سنوری سلێمانی ساختەكارییەكی زۆر لە بەرژەوەندی یەكێتی كراوە.
(درەو میدیا): د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی زانایانی موسوڵمانی جیهان پیرۆزبایی لە گەلی توركیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكات. قەرەداغی لە توتێكیدا لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت:" پیرۆزبایی لە گەلی توركیا دەكەین بەبۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوازێكی شارستانیانە و سەربەرزانە، هەروەها پیرۆزبایی لە سەرۆك ئەردۆغان دەكەین كە متمانەی گەلی توركیای مەزنی بەدەستهێنایەوە كە بە رێژەی 90% بەشداری هەڵبژاردنی كرد، لە خودا داواكارین سەركەوتنی زیاتری پێبەبەخشێت و سەركەوتووی بكات لە بەرزكردنەوەی گەلەكەی بە هەموو پێكهاتەكانییەوە تا دەگاتە ئاستی وڵاتەی گەورە پێشكەوتووەكان".
(درەو میدیا) بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا، پارتی دیموكراتی گەلان" هەدەپە" زیاتر لە 11%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، بەوەش هەدەپە دەبێتە خاوەنی 67 كورسیی پەرلەمانی نوێی توركیا. یەكێك لە پەرلەمانتارە دەرچووەكانی هەدەپە ناوی" عومەر ئۆجەلان" ە و برازای عەبدولا ئۆجەن رێبەری زیندانیكرداوی پارتی كرێكارانی كوردستانە كە لەسەر بازنەی شاری روحا كورسییەكی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. ئەمەش ناوی تەواوی پەرلەمانتارەكانی هەدەپە: ئەدەنە: - تولای هاتیموگولاری ئوچ - كەمال پەكۆز ئاگری: - به‌ردان ئۆزتورك - دیرایه‌ت دیلان تاشده‌میر - عه‌بدوڵا كۆچ ئەنكەرە: فیلیز كەرەستەچی ئۆغڵو دەمیر • ئەنتالیا: كەمال بولبول • بینگۆل: ئەرداڵ ئایدەمیر • بەتلیس: محەمەد جەلادەت غایدالی • ئامەد: - عەدنان سەلجوق مزراكلی - ساڵحە ئایدەنیز - ئیمام تاشچیر - رەمزیە توسوون - هشیار ئۆزسۆی - سەمرا گوزەل - گارۆ پایلان - دێرسیم دا‌غ - مو‌سا فارس ئۆغولاری • غازی عەنتاب: مەحمود توغرول • هەكاری: - لەیلا گوڤەن - سەعید دەدە - ئۆزگور زەیدان ئۆغڵو • هەتای: باریش ئاتای مینگوڵوئۆغڵۆ • مێرسین: - فایتمە كورتوڵان - ریدڤان توران • ئیستانبوڵ: - پەروین بوڵدان - مو‌سا پیرئۆغڵو - ئەركان باش - ئیرۆڵ كاتیرچی ئۆغڵو - ئەحمەد شیك - ئۆیا ئیرسۆی - هودا كایا - زەینەڵ ئۆزین - دڵشاد جانباز كایا - حەقی ساروخان ئۆلوچ - عەلی كەنعان ئۆغڵو - زولەیخا گولوم • ئیزمیر: - سەرپیل كەمالبای - موراد چەپنی • قارس: ئایهان بیلگەن • كۆجا عەلی: عومەر فاروق گەرگەرلی • ماردین: - مدحەت سانچار - پیرۆ دوندار - توما چەلیك - ئیبرۆ گونای • مووش: - گوڵستان كیلیچ - مەنسور ئیشك • سێرت: - مەراڵ دانش بێشتاش - سدیق تاش • دێرسیم: عەلیجان ئۆنلو • روحا ( ئورفا): - نیعمەوتوڵا ئیردوغموش - عائیشە سوروچ - نەسرەدین ماچین - عومەر ئۆجەلان • وان: - سەزای تەمەللی - بەیدا ئۆزگوكچە ئەرتان - موراد ساریشاچ - موعەزەز ئۆرهان - تەیب تەمەل • باتمان: - فەلەكناس ئوجا - نەجدەت ئیپەكیوز - عائیشە ئاجەر باشاران - محەمەد روشتو • شرنا‌خ: - حەسەن ئۆزگونێش - نوران ئیمیر - حوسەیت كاچماز • ئیدر: حەبیب ئیكسیك
(درەو میدیا): به گوێره‌ی ئه‌نجامی نافه‌رمیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران، هه‌ده‌په ٢٥ ژنه‌په‌رله‌مانتار ده‌نێرێته په‌رله‌مانی توركیا. له‌و ژماره‌یه ٩ په‌رله‌مانتار له ڕیزبه‌ندی ژماره یه‌ك سه‌ركه‌وتن. به گوێره‌ی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان، پارتی دیموكراتی گه‌لان " هه‌ده‌په " زیاتر له ١١.٥٠% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و ٦٧ په‌رله‌مانتار ده‌نێرێته په‌رله‌مانی توركیا. له‌و ژماره‌یه ٢٥ په‌رله‌مانتاریان ژنن. له كۆی ئه‌و ٢٥ ژنه په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په ، ٩ په‌رله‌مانتار له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوون. ژنه پارله‌مانتاره‌كانی هه‌ده‌په له خوولی نوێی په‌رله‌مانی توركیا: ئیستانبوڵ: په‌روین بوڵدان، ئۆیا ئه‌رسۆی، هودا كایا، دیلشات جانباز كایا، زوله‌یخا گولوم ئیزمیر: سه‌رپیل كه‌مالبای ئه‌نقه‌ره: فیلیز كه‌ره‌سته‌چی ئۆغلو ئه‌ده‌نه: تولای هاتیم ئۆغوللاری ئاگری: دیرایه‌ت دیلان تاشده‌میر ئامه‌د: سالیحه ئایده‌نیز، ڕه‌مزیه تۆسوون، سه‌مرا گوزه‌ل، دێرسم دا‌غ جۆله‌مێرگ: له‌یلا گوڤه‌ن مێرسین: فاتمه كورتولان مێردین: په‌رۆ دوندار، ئه‌برو گونای مووش: گولستان كلچ كۆچیگت سێرت: مه‌رال دانش به‌شتاش ڕوحا (ئورفا): ئایشه سوروجو وان: به‌دیعه ئۆزگۆكچه ئه‌رتان، موئه‌زه‌ز ئۆرهان ئێلح (باتمان): فه‌له‌كناس ئوجا، ئایشه ئاجار باشاران شرنا‌خ: نوران ئیمیر سەرچاوە: فوراتینوز