Draw Media

سەرۆكی لیستەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی عێراق

سەرۆكی لیستەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی عێراق

2025-06-25 14:05:16


درەو:

سبەینێ دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنی لیستی كاندیدەكانی هاوپەیمانێتی و لیستەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە 11/11/2025 بەڕێوە بچێت

بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەرۆكی لیستەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەكلا كردووەتەوە:

- د. رێكەوت حەمەڕەشید سەرۆكی لیستی یەكێتی لە بازنەی سلێمانی

- هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی لیستی یەكێتی لە بازنەی هەولێر

- ئیمان عەبدولڕەزاق سەرۆكی لیستی یەكێتی لە بازنەی دهۆك

- خالید شوانی سەرۆكی لیستی یەكێتی لە بازنەی كەركوك 

- سۆزان مەنسور سەرۆكی لیستی یەكێتی لە دیالە 

- مەلار كەریم سەرۆكی لیستی یەكێتی لە سەڵاحەدین 

 

فەرمانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، سەرپەرشتیاری ناوچەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریكران، فەرمانەكە لە رۆژی 19/4/2025 دەرچووە بە واژۆی بافڵ تاڵەبانی بۆ سەرپەرشتیاری ناوچەكانی هەڵبژاردن دەرچووە بەم شێوەیە:
•    قوباد تاڵەبانی بۆ سەرپەرشتیاری هەولێر
•    رەفعەت عەبدوڵا بۆ سەرپەرشتیاری سلێمانی
•    ئاسۆ مامەند بۆ سەرپەرشتیاری كەركوك
•    شێخ ئەحمەد نۆكان بۆ سەرپەرشتیاری گەرمیان
•    حەمەسور دووشیوانی بۆ سەرپەرشتیاری دهۆك
•    د. میران محەمەد بۆ سەرپەرشتیاری راپەڕین
•    وەهاب هەڵەبجەیی بۆ سەرپەرشتیاری هەڵەبجە

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand