سەرۆكی لیستەكانی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی عێراق
.png)
2025-06-25 19:40:13
درەو:
جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشێك لە سەرۆكی لیستەكانی یەكلاكردووەتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە رۆژی 11/11/2025 بەڕێوەبچێت.
- سروە عەبدولواحید سەرۆكی لیستی سلێمانی
- كاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری پێشووتری كوردستان بۆ سەرۆكی لیستی هەولێر
- ئیسماعیل خەسرەو بۆ سەرۆكی لیستی نەینەوا
- ئومێد محەمەد پەرلەمانتاری عێراق بۆ سەرۆكی لیستی كەركوك
- سلێمان موسا سەرۆكی لیستی دهۆك
- شوان جەلال سەرۆكی لیستی دیالە
• نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق (204 هەزارو 855) دەنگی بەدەستهێناو (9) كورسی مسۆگەركرد، (5) كورسی لە سلێمانی و (3) كورسی لە هەولێر، (1) كورسی لە كەركوك.
• نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (15) كورسی مسۆگەركرد و (292 هەزارو 32) دەنگی بەدەستهێنا بە جۆرێك:
- هەولێر: 104 هەزار و 222 دەنگ و (5) كورسی
- سلێمانی: 136 هەزارو 447 دەنگ و (8) كورسی
- دهۆك: 46 هەزارو 631 دەنگ و (2) كورسی
- هەڵەبجە: 4 هەزارو 732 دەنگ
