پەیڕەو ئەنوەر/ توێژەر دەستپێک ڕێکەوتی ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە سەرتاسەری تورکیادا بەڕێوە دەچێت و ئەم هەڵبژاردنەیش بە یەکێک لە هەڵبژاردنە هەرە چارەنووسسازەکان دادەنرێت لەو وڵاتەدا، بەتایبەت بۆ پێگە و داهاتووی حزبی داد و گەشەپێدان و خودی ئەردۆغان. بەشێک لە چاودێران و شارەزایانیش بە جۆرێک لە ڕاپرسی و هەڵبژاردنێکی گرنگ و هەستیار لە تورکیادا دای دەنێن. حزبی فەرمانڕەوای وڵات "داد و گەشەپێدان/ئاک پارتی" لەگەڵ حزبی نەتەوەپەرستی تورکیا "مەهەپە"، هاوپەیمانێتییهكیان پێک هێناوە لەژێر ناوی "جەماوەر" و وەک بەرەیەک دەردەکەون و بانگەشەکانیان بەڕێوە دەبەن. لە بەرامبەردا حزبی دیموکراسیی گەلان "هەدەپە" لەگەڵ چەند حزب و لایەنێکی تری کوردی هاوپەیمانێتییهكیان پێک هێناوە و وەک بەرەیەک ڕکابەری هاوپەیمانیی "جەماوەر" دەکەن. جگە لەم دوو بەرەیە کۆمەڵێک حزبی تری وەک حزبی سەعادەت، حزبی چاکە، حزبی نیشتمان، حزبی یەکێتیی گەورە، حزبی چەپی تورکیا، حزبی دیموکراتی چەپ، حزبی دیموکراتی سەربەخۆ و... بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا دەکەن. ئەم هەڵبژاردنە هەشتەمین هەڵبژاردنە لە دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی ٢٠١٤وە و بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، (٥٧٧٨٠٤٦١) (پەنجا و حەوت ملیۆن و حەوسەد و هەشتا هەزار و چوارسەد و شەست و یەک) هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە و، هەروەها بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە بەسەرکەوتوویی، (٧١٥١٩٤) سندووقی دەنگدان ئامادە کراوە. ئاک پارتی و ئەردۆغان؛ تاقیکردنەوەیەکی سەخت ئەردۆغان و حزبی داد و گەشەپێدان هەموو هەوڵ و هێزێکیان خستۆتە گەڕ تاوەکوو بتوانن پارێزگاری لە پێگە و دەسەڵات و قوڕساییی حزبەکە و ڕێژەی دەنگدەرانیان بکەن و بۆ ماوەیەکی تر لە دەسەڵات و حوکمڕانیدا بمێننەوە، بەڵام پڕۆسەکە وا ئاسان نییە و ئاک پارتی لە دوای ١٧ ساڵ حوکمڕانی و دەسەڵات، پێگە و قوڕسایییهكهی بەرەو لاوازبوون و لێژی دەچێت؛ ئەمەیش بە هۆی کۆمەڵێک فاکتەری ناوخۆیی و دەرەکییەوە. لە ڕاستیدا تورکیای ئێستا بە هۆی کۆمەڵێک سیاسەتی هەڵە و سەرکێشیی ئەردۆغانەوە، ڕووبەڕووی چەندین هەڕەشە و مەترسیی ناوخۆیی و دەرەکی بۆتەوە. بە شێوەیەکی گشتی ئاک پارتی لە بنەما و ستراتیژ و هێڵە گشتییەکانی خۆی لای داوە و لە ئامانجە بنەڕەتییەکانی دوور کەوتۆتەوە، بەتایبەت لە پرسەکانی وەک پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەی کورد، کارکردن بۆ بەئەندامبوون لە یەکێتیی ئەوروپا، باشترکردنی دۆخی ئابووری و لەناویشیدا چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری و هەڵاوسان و بەرزکردنەوەی بەهای لیرەی تورکی و ڕێزگرتن لە ئازادییە گشتییەکان و مافە مەدەنییەکان و درێژەدان بە بنەما تیۆری و سیاسییەکانی "ئەحمەد داودئۆغلۆ" کە پێداگریی لەسەر سفڕکردنەوەی کێشەکانی تورکیا لەگەڵ هێزە هەرێمی و ئەکتەرە ناوخۆیییەکانی دەکرد و، بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە تورکیا دەبێتەوە بە هێزێکی هەرێمیی کاریگەر و ڕۆڵێکی یەکجار گەورەیش لە سیستهمی هەرێمیی ناوچەکە دەگێڕێت و، دەبێت بە هاوبەشێکی سەرەکیی ڕۆژاوا و، ههروهها یەکێتیی ئەوروپا. ئەردۆغان دوای سێ خول لە سەرۆکوەزیرانی و لە ئێستایشدا وەک سەرۆککۆمار هەوڵێکی زۆر دەدات تاوەکوو پێگە جەماوەرییەکەی لەدەست نەدات، بەڵام بە هۆی سیاسەتە هەڵە و سەرکێشییەکانییەوە زۆر ئەستەمە بتوانێت پارێزگاری لە پێگە و دەسەڵاتەکەی بکات، بەتایبەت دوای کودەتاکەی ١٥ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٦ و گرتن و ڕاوەدوونانی ئەندامانی بزووتنەوەکەی "فەتحوڵڵا گولەن"ی کۆنە هاوخەبات و هاوسەنگەری و، داخستنی دەرسخانەکانیان و تێکچوونی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد و زیندانیکردنی هاوسەرۆک و سەرکردەکانی و، دوورخستنەوەی هاوڕێ و بەشێک لە سەرکردەکانی ناو ئاک پارتی، هاوشێوەی "ئەحمەد داودئۆغلۆ، عەبدوڵڵا گویڵ و عەلی بابا جان" و هتد. سەرەڕای هەموو ئەمانەیش سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لە دوای دروستبوونی داعشەوە سیاسەتێکی شەڕانگێزانە و دەستدرێژیکەرانە بووە، بەتایبەت دەستوەردانەکانی لە سووریا و داگیرکردنی کۆبانێ و عەفرین و هەڕەشەی هێرشکردن بۆ سەر شنگال و قەندیل و ململانێکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چوونە پاڵ بلۆکی ڕووسیا-چین-ئێران و پرسی کڕینی مووشەکی S400 لە ڕووسیا کە ئەمریکای بەتەواوی نیگەران کردووە و بەمەیش پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە دەباتە ئاستێکی خراپەوە، تەنانەت چاوەڕێی سزای ئابووریی نوێ دەکرێت لە لایەن ئەمریکاوە و بۆ سەر تورکیا؛ سەرەڕای خراپبوونی ڕۆژ دوای ڕۆژی پەیوەندییەکانی لەگەڵ خودی یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپا. هەموو ئەو ڕووداو و هەڵە سیاسی و ستراتیژییانەی ئەردۆغان، کۆمەڵگەی تورکی بەگشتی و دەنگدەرانی ئاک پارتی بەتایبەتی ماندوو و بێزار کردووە، بەتایبەت خراپبوونی دۆخی ئابووری و دابەزینی بەهای لیرەی تورکی و ڕێژەی بێکاری کە لە کۆتاییی ساڵی ڕابردوودا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بە جۆرێک کە لە ٩ ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە و؛ ئەمەیش دەرفەتی بەهێزبوون و مانەوەی ئەردۆغان و ئاک پارتیی لە تورکیادا زۆر لاواز کردووە. لە لایەکی ترەوە ئەردۆغان ڕای گەیاندووە کە ئەم هەڵبژاردنە ئەوەندە گرنگ و چارەنووسسازە و، وەک مان و نەمانی ئەو و ئاک پارتییە. بەپێی ئەنجامی چەند ڕاپرسییەکیش "هاوپەیمانیی جەماوەر" (کە ئاک پارتی و مەهەپە لەخۆدەگرێت) ناتوانن ڕێژەی زیاتر لە %٥٠ی دەنگەکان بۆ خۆیان ببەن. ئەمەیش شکستێکی گەورەیە بۆ ئاک پارتی لە دوای ١٧ ساڵ لە حوکمڕانیدا؛ بەڵام پێدەچێت "مەهەپە" بە هۆی سیاسەت و گوتارە نەتەوەپەرست و ڕادیکاڵەکانی و دژایەتیکردنی کوردەوە سوودمەند بێت و بەشێک لە دەنگەکانی لایەنەکانی تر بۆ خۆی ببات. دەرفەت و هەڕەشەکانی بەردەم هەدەپە هەدەپە سەرەڕای دەستگیرکردنی هاوسەرۆک و بەشێک لە سەرکردە و ئەندامەکانی لە لایەن دەسەڵاتەوە، لە چالاکی و بانگەشەی حزبەکەی بەردەوامە و دەیەوێت لەم هەڵبژاردنەدا کار لەسەر خاڵی لاوازی دەسەڵات و کەموکوڕی و گوتارە خراپەکانی ئاک پارتی و ئەردۆغان بکات؛ بەتایبەت بەشێک لە گوتاری ئەم دوایییەی ئەردۆغان لە هەڵمەتەکانیدا کە زیاتر نکۆڵیی لە ڕەتکردنەوەی کوردبوون و ناسنامەی کورد دەکرد لە تورکیادا. لە لایەکی ترەوە هەدەپە دەیەوێت وەک هێزێکی فرەنەتەوە و سەروونەتەوەیی، پەیام و بونیادی سیاسیی خۆی ئاڕاستە بکات و گرووپەکانی تری وەک عەلەوی، عەرەب، چەرکەس و لاز لە حزبەکەیدا جێ بکاتەوە و بەهاوبەشی بەشداری لە هەڵبژاردن و پڕۆسەی سیاسی لە تورکیادا بکەن. لەگەڵ هەموو ئەمانەیشدا هەدەپە وەک هێزێکی کوردی، ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بەربەست و هەڕەشە و دەرفەت دەبێتەوە لەوانە: حزبی دەسەڵات خاوەن سەرچاوە و سەرمایەیهکی ماددی و مەعنەویی زۆرە و زیاتر دەتوانێت دامەزراوە سیاسی و یاسایییەکانی وڵات کۆنتڕۆڵ بکات و لە بەرژەوەندیی خۆیدا بەکاری بهێنێت و لە ناوچە کوردییەکانیش کوردەکان بۆ لای خۆی ڕاكێش بكات و بەشێک لە دەنگەکانی بۆ خۆی ببات و، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ گواستنەوەی وێستگەکانی دەنگدان و دانانی سوپا و سەرباز لە بنکەکانی دەنگدان و سەرپەرشتیکردنی سندووقەکان و ئاڵوگۆڕکردنی شوێنی دەنگدەر و هەوڵدان بۆ ساختەکاری و دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و...؛ ئەمانە بەربەستی گەورەن لە بەردەم هەدەپە. لە پاڵ ئەم هەڕەشانەی بەردەم هەدەپەیشدا چەند دەرفەتێکیش هەیە، دەکرێت سوودێکی بۆ ئەو حزبە هەبێت، گرنگترینیان: هاوپەیمانیی هەدەپەیە لەگەڵ حەوت حزبی تری کوردی و خۆڕێکخستنەوەیانە تاوەکوو زۆرترین دەنگ بۆ خۆیان ڕابکێشن. تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان حزبی گەلی کۆماری/جەهەپە و حزبی داد و گەشەپێدان، دەکرێت دەرفەتێک بێت تاوەکوو هەدەپە سوودی لێ ببینێت و لەم نێوەندەیشدا بەشێک لە دەنگەکانی ئەم دوو حزبە بۆ خۆی ببات، ئەگەر بە ڕێژەیەکی زۆر کەمیش بێت. پاڵپشتیکردنی یەکێتیی ئەوروپا و بەشێک لە ناوەندە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی ئەوروپا بۆ هەدەپە، دووبارە پاڵپشتییەکی مەعنەوی دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ورەی ئەم حزبە و باشتر بەڕێوەبردنی ململانێ و کێبڕکێکانی لەگەڵ حزبی دەسەڵاتداردا. کۆبەند ئاک پارتی و ئەردۆغان هەر دەرەنجام و سەرکەوتن و شکستێک لەو هەڵبژاردنەدا بەدەست بهێنن، دواجار لە ڕووی سیاسەتی دەرەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە و قەیران دەبێتەوە، بەتایبەت لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، چونکە گۆڕانی دۆخی ناوخۆی تورکیا، گۆڕانێکی گەورە لە دید و تێڕوانینی ئەردۆغاندا بۆ گۆڕینی هەڵوێستەکانی لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا دروست ناکات. لە ئێستادا پەیوەندیی نێوان تورکیا و ئەمریکا بە هۆی کڕینی مووشەکی S400 لە ڕووسیاوە بەرەو خراپی دەچێت، سەرەڕای ناکۆکییان لەسەر پرسی سووریا و کورد لە سووریادا و، بەمەیش چاوەڕوان دەکرێت ئابووریی تورکیا بەرەو داڕمانی زیاتر و لاوازبوونی زیاتر بچێت و لەم هەڵبژاردنەیشدا دەنگدەر هێندەی تر بێئومێد و بێهیواتر بێت و پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانی، چیتر بەلاوە ئەوەندە پڕۆسەیەکی گرنگ و مانادار نەبێت.
عەبدوڵا ئەحمەد چوار فراکسێۆنی بەهێز یەکێتی،نەوەی نوێ،کۆمەڵ،یەکگرتوو،نەچونە ژێرباری کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و واژۆیان لەسەر کۆبونەوەکە نەکردووە،هەرچوار فراکسیۆنەکە نوێنەرایەتی چل کورسی پەرلەمانی دەکەن،سەرۆکایەتی هەرێم بابەتێکی هەروا سادە نیە کە بەگۆڕان وپارتی و کۆتاکان بتوانن تێیپەڕێنن،ئەو پرسە ڕەهەندی نیشتیمانی هەیەو پێویستی بەسازانی هەموولایەکە،هەموومان کۆبونەوەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕانمان بیرە لەسەریاسای سەرۆکایەتی هەرێم کە بەدوای خۆیدا نائارامی و پشێویی و خۆپیشاندان و هەڵکوتانە سەر شاری جوانی لەئەگەری درێژکردنەوەی ماوەکەی بارزانیدا لێکەوتەوە سەرئەنجامی ئەو پرسە بەوەدەرنانی وەزیرەکانی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان کۆتایی هات کە هەموان بیرمانە بە چ دۆخێکی کارەساتباردا گەلەکەمان گوزەریکرد،ئێستاش پارتی گۆڕان سەرەتای یارییەکی مەترسیداریان دەسپێکردووە کەوەک یاریکردن وایە بەئاگر لەئەگەری درێژەدانی ڕەنگە هەرێم بەرێتەوە بۆقۆناغی نائارامی و پشێوی سیاسی، یەکێتی بە دەنگ ۲۱کورسیە بەڵام لەواقیعدا هێزی چەکدار ، زۆنی سلێمانی لەڕووی پراکتیەوە بەوەودەتوانێت کێشەی گەورەلەبەردەم بزوتنەوەی گۆڕاندا دروستبکات ، ڕەنگە لەداهاتووشداهەنگاوی لەوەی پارتی بنێ لەناو خراپترینەکانداخراپ هەڵبژێرێ،شەقامی ناڕازیی سیاسی ڕوونتر شاڕێی سلێمانی کە ڕێگای دەنگی ئازاد و جوڵەو خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیەکانە جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گۆڕانی وەرگرتۆتەوەو لەبەردەستی ئەودایە،ئەوە جگەلەوەی هەژموونی میدیایی و گوتارە ئۆپۆزسیۆنیەکەیان دەتانوانێ لەکەمترین ماوەدا شەقام پڕکاتەوە لەو دەنگانەی کە هەرلەسەردەمی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفاوە لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمدا نەبوون بەمەش پارتی و گۆڕان لەبەردەم ئەگەری جوڵاندنی شەقامی ناڕازیدان،کۆمەڵی ئیسلامی و یەگرتووش لەئێستادا وەک دووهێزی ئۆپۆزسیۆن کەنەچونەتە ژێرباری کاراکرنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە دەتوانن ڕۆڵی گەورە ببینن لە ئاڕاستەکردنی خەڵکی خۆیان و لەمپەر دروستکردن لەبەردەم پارتی وگۆڕاندا،ئێستا گۆڕان و پارتی بەم واژۆیانە دەرگای دەیان کێشە ومەترسیان لەخۆیان کردۆتەوە،دانایی حیکمەتی کاک نەوشیروان لەوەدا دەردەکەوت کە دەیوت ئەویاسایانەی ڕەهەندنیشتیمانی هەبێت پێویستی بەسازانی هەموو لایەکە،دیارە قۆناغی دوای کاک نەوشیروان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و کەسانێک دوور لەهۆشیاری سیاسی و حسابنەکردن بۆدۆخی ناوخۆیی و هەرێمایەتی بڕیار دەدەن و بیر لەمەترسیەکانی ناکەنەوە،بۆیە پرسی کاراکرنەوەی یاسای سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنی سەرۆک بەبێ سازان ئاکامەکانی باش نابن و داهاتووی پەیوەندی لایەنەکان و ناوچەکە دەخاتە گێژاوە
دانا هەڵەبجەیی کوردستان لەبەردەم گێژەڵوکەیەکی خێرا و کورتی سیاسی و خۆڵبارینێکی خاو و درێژخایانی ئاسایشیدایە؛ کە سەرەتا هەبوو، کۆتاییش حەتمییە،،،. یەکێک لەو خەو و فەنتازیایەی سەری دوا پاشای ئێرانی خوارد، گەڕانەوەی خەونی ئاریامهر و دەسەڵاتی مەزنی لە دەستچووی پارس بوو، کە محەمەد ڕەزا شا لە کۆتایی کورسییەکەیدا هەوڵی بۆ ئەدا. هیتلەریش بۆ خۆبەزلزانی ڕەگەزی ئاری و ئەڵمانیای مەزن، هەم خۆی و هەم ئەڵمانیای بە فەنا و فەلاکەت برد. ئەردۆگانیش لە خەوی بوون بە سوڵتان و گەڕانەوەی دەوڵەتی عوسمانیی کێج کەوتوەتە کەوڵی، ئەنجامەکەشی کاتی زۆری نەماوە کە چۆن خۆی و تورکیا تار و تابو ئەکات. تا ئێرە سەرمان سام نابێت، چونکە ئەمانە دەوڵەت بوون و مێژوویەکی دەسەڵاتداری و باکگراوندێکی سیاسی و بەڕێوەبەرایەتییەکی دێرینیان هەبووە، بەڵام پەرچو ئەوەیە لە پارچەیەکی بچوکی پێنج ملێۆنی عێراقێکی هەمیشە عارەقڕژ، لەباتی خەوی ئازادی و سەربەخۆیت هەبێت بۆ گەلە ژێردەستە (تاکە نەتەوەی بی وڵات لە سەر زەوی) کەی کورد، کەچی لە هەوڵی خەوی دیکتاتۆریانە کەڵەکە بکرێت لەسەرت. لە دوا وەڵامی بارزانی بۆحەیدەر عەبادی لە مەڕ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، کاک مەسعود بارزانی نە بە ناوی سەرۆکایەتی هەرێم، نە بەناوی سەرۆکی پ.د.ک، بەڵکو بە ناوی بارەگای بارزانی بەیاننامەی دەرکرد، کە ئاماژەیە بە خەونی گەڕانەوەی دەسەڵاتی باوکی لە 1961- 1975 کاتێک کە بارەگای بارزانی دوا مەنزڵگە و مەرجەعی بڕیار بوو لە تەواوی هەرێمی کوردستانی عێراق. هەروەک نمونەکانی سەرەوە ئەمیش خەو و خولیای تاکە دەسەڵاتییە، ئەگینا بارەگا ( شوێنی بار و بارکردن)، کامە دەسەڵاتی یاسایی و سیاسی هەیە لە ئێستادا، بەو مانایەش دێت؛ ئیتر لە ئێستاوە سەرۆکایەتی هەرێم و وەزیران و پەرلمان و تەنانەت حیزبیش ناخوات. ئەم حکومەتەش کە کوڕەکەی دروستی ئەکات، بە هاوکاری ئیخوان و خانەنشینەکانی گۆڕان، هەڵپەی چەسپاندنی یاسای سەرۆکایەتییانە، بێ یەکێتی ئەیخەنە سەر ڕێ. بەڵام پێم وایە ڕۆڵی گۆڕان لە حکومەتەکەی پارتی، هەمان ڕۆڵ ئەبێت کە پارتی لە 1970-1974 لەگەڵ حکومەتی بەعسدا بینی. هەم ئەندامەکانی کڕان، هەم لە کۆتایشدا ڕێکەوتنامەکەی ئازار بە ئاشبەتاڵی پارتی کۆتایی هات. چونکە بە 25 کورسی دەرگای پەرلەمانیان پێداخرا، بە 12 کورسییەوە پەروباڵیان بێ دائەخەن. خۆشە مرۆڤ وانە لە مێژوو وەرگرێت، بە 73 ساڵی تەمەنی پارتی، لە سایکۆلۆژی خێلەکی و بنامەڵەیی، هێشتا تەقەی سەرت بێت. قۆناغی دەوڵەتێکی ئەمنی و پۆلیسی بەڕێوەییە، کە هەر هەفتەی سینارێو و بەزم و بالۆرییەکی هۆلیۆدئاسا ئەکرێت بە قوڕگی خەڵکی کوردستان، ئاخر سەرۆک وەزیرە تازەکە (دیسان بارزانی)، پسپۆرییەکەی ئەوەیە خۆ عەیبەی تێدا نییە، ئاخر نازم گوزاریش هەمان پسپۆری هەبوو. هەم نێچروان هەمیشە وەک نێچیرێک تەڵە و داوی بۆ دائەنرێت، هەم بۆ دۆست و نزیک و هاوکارەکانی نێچیروانی(نیوە سلێمانەیی) وەک قوباد تاڵەبانی و دکتۆر بەرهەم، تیر و تانە ئەوەشێنرێت. یەكیتی وا باشترە لەم دوو شەڕەی ماڵباتی بارزانی خۆی دووربخاتەوە: یەکەم: فەنتازیایی گەڕانەوەی بارەگای بارزانی. دووەم: کێشەی مەسرور و نێچیروان. وە ئەگەر نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو، وەک یەکێتی هەڵوێست وەرگرن، ئەوا دوو ساڵ نابات، حکومەتەکەی پارتی بە پاشگری گۆڕان، سەری خۆیان ئەخۆن. کەواتە مەترسییەکان و فەنتازییەکان لای یەکێتی ڕوون و ئاشکرایە، هەر بۆیە بەشداری لە حکومەتدا نەکەن باشترە، وە لە ماوەیەکی کورتدا هەم جەماوەرەکەی یەکێتی بەهێز ئەبن، هەم خەڵکی کوردستانیش گەمە و پلانە شاراوەکانیان بۆ دەرئەکەوێت. لە میژووی سیاسی کورد، قەد ئەوەندە شانس نەهاتوەتە بەردەم هیچ هێزێکی سیاسی کورد، وەک ئەوەی ئێستا لە بەردەم یەكێتیدایە، کەواتە ئۆباڵی پاشەڕۆژی ئەم میللەتە لە ئەستۆی یەکێتیدایە.
شەپۆل عەلی عەسكەری ئەم دامەزراوەی کە سەرۆکی هەرێم تیادا بەرزترین دەسەڵاتی هەیە و فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەیە و پارێزەری وڵات بە خاک و خەڵک و خۆڵەوە و ئاسمانی ئەرکی جەنابی سەرۆکە ،بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی لە مادەکانی (٦٠-٦٨) پێدراوە بە پێ پرۆژەی دەستوری هەرێم. لە دوای ڕێکەوتنە ستراتیجێکەی لە گەڵ خوالێخۆشبوو تاڵەبانی کە واژوتانکرد وەک سەفقەیەکی سیاسی هەمە لایانە لە نێوان بەڕێزتان و لە ٢٠٠٥ کە خوالێخۆشبوو بۆ بەغدا و بەڕێزیشتان بۆ هەرێم، ئەم ڕێکەوتنەتان بو بە یەکەم هەنگاوی چەسپاندنی مۆنۆپۆلی دەسەڵات لەهەرێم دا. هەندێ لەو کارانە ی کە دەبوایە ئەنجام بدرانایە جەنابی سەرۆک:- * دەبوایە پێش ئەوەی بیرلە دەسکەوتە زاتێکان بکەنەوە پێداگریتان بکردایە لەگەڵ تاڵەبانی کە مادەی ١٤٠ دەستوری عێراقتان جێ بە جێ بکردایە وەک یەکەم هەنگاو. * جەختت بکردایە لە سەر چەسپاندنی دیموکراتیەکی ڕاستەقینە و سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادگا و ئازادی میدیا وەک دەسەڵاتی چوارەم لە نێو دەستورێکی پتەوی هەمیشەیی بۆ هەرێم کە مافی هەموو تێیدا پارێزراو بوایە . * پێشمەرگە و پاراستنی هەرێم وەک یەک پاکێجی یەک پارچە و یەک فەرمان نەک هێزی ٨٠ و ٧٠..! * جەخت کردن لە سەر حکومەت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بۆ هاوڵاتیانی هەرێم لە هەموو بەوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری تەندروستی و بونیادنانی ژێرخانی ئابووری بە پێشخستنی وەبەرهێنان بە شێوەیەکی زانستی پتە پاراستنی سامانە سروشتێکان لە هەموو بوارەکان بۆ ئەوەی هەرێم بەو دەوڵەمەندیەی کە هەیەتی لە سامانە سروشتێکانی تەنها پابەند نەبوایە بە یەک سەرچاوە ئەویش (نەوت). بونیاتنانی بازاری ئازاد و دۆزینەوەی هەلی کارو....هتد. پرۆسەی ڕزگارکردنی عێراق میللەتی لە صدام حسێن ڕزگار کرد بەڵام بۆ ئێوە بوبە بانکێکی کراوەی بێ بن، لە ژێر ١٠ ساڵی حوکمڕانی ڕاستەوخۆ وەک سەرۆکی هەرێم لە(٢٠٠٤-٢٠١٤) زیاترلە ٩٠ملیارو٥٧٣ملێۆن دۆلارهاتۆتە هەرێمی کوردستان،بەڵام ساڵی ٢٠١٣ وەک نمونە دێنەمەوە کە نزیکەی ٣ ترلێۆن دینار بە فیرۆدراوە کەسێمان نەدی سزابدەی یا لیپرسینەوەیەک بکەی. دوابەدوای ئەو هەموو شکستانە بونە هۆکاری کەم بوونەوەی بەشە بودجەی هەرێم لە ١٧٪ بۆ١٢.٦٧٪....! لە ژیر دەسەڵاتی جەنابتانا گەورەترین سوکایەتی بە مرۆڤکراوە بە گەنج وپیریەرە ، گەنج لە سەر خەون بینین تیرۆرکراوە ڕۆژنامەنووس لە سەر نووسینێک تیرۆرکراون، شەق لە مامۆستا هەڵدرا، منداڵە شەهید لە بەر نەبونی سواڵ بکات و بێلانەبێت ، پێشمەرگە لەبەر نەبوونی چەکی سەرشانی فرۆشت.تەنانەت فەرق و جیاوازیتان خستە ناو شەهیدەکانیش بۆ ئەوانەی خانە خوێی خۆتانن فرمێسکیان بۆ هەڵدەرژن بۆ گەرمانێکانیش تەنانەت ئامادە نە بوون زەحمەت بفەرمون تەنها بۆ یەک دەقە پیشوازی لە تەرمەکانیان بکەن. بەڵام بەڵێ سەرۆکایەتی بۆ ئێوە گەورەترین سوودی پێبەخشیون لە نا شەفافی داهاتی نەوت و غاز و داهاتی خاڵە سنوورێکان کۆمپانیا کانی کارو کۆڕەک ،کارەبا و لەو لاش نۆکان وقەیوانو چەندین کۆمپانیایی وەهمی لە ناوەو لە دەرەوە بەم دەسەڵاتە ڕەهایەی کە هەتانە لە چەند ساڵی ڕابووردو خۆتان پاراستوە کە واتە ئەهێنێ ئەم شەڕەی بۆ بکەن ئەمە شەڕی مانەوەتانە . دەبێ ووشەیەکی هەقیش بڵێن کە توانیتان لە دوای نەمانی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا قەناعەت بە سەرکردایەتی ئێستای گۆڕان بکەن و پلانەکەتان بەرنەسەر،کەواتە ئەم پۆستە ئەوە دەهێنێ کە شەڕی بۆبکەی لە بەر ئەوەی ئەم پۆستی دەسکەوتە نەک خزمەت.
بێستون حەمە ساڵح ((هاوشێوهی پلانی (ماگناكارتا)، (باڕۆنه)كانی حزب (شازاده)یان لهسهر عهرشی كهلاوه دانایهوهو ڕزگاریان كرد))!... هیگڵ یهكهم كهس بوو فهلسهفهی ئامباڵای قانون كرد. مهگهر ئامانجی قانون عهدالهت نیه؟!... كاری قانون ڕێكخهرێكی كۆمهڵایهتیه. فهلسهفهی قانون پێكهاتهی مێژوی قانونه، سۆسیۆلۆژیای قانونه،مهنتیقی قانونه،پێوهره ڕێسایهكانه،فینۆمینۆلۆژیای قانونه.ئهمه له لایهك. وهلێ لهلایهكی دی، بواری فهلسهفهی قانون برێتیه له مهسهله جهوههریهكان كه پێكهێنهری فهلسهفهی قانونه. مۆتهكهی قانونی سهرۆكایهتی ههرێم و به ئیبلیسكردنی ، ههمان ئهو باڕۆنه حزبیانهبوون كه ئهمڕۆ (68) واژۆی باڕۆنه حزبیهكان بۆ كاراكردنهوهی دامهزراوهكه ڕزگاركردنی له دابهشبونی دهسهڵاتهكان و ههڵپهساردنی دامهزراوهكه (لهڕووی شكڵهوه وهلێ له جهوههردا دامهزراوهكه بهردهوام بوو لهبری سهرۆكی ههرێم مهرجهعی باڵا سهرهتا كرابهیهخهی سهرۆكهوه و دواجاریش گهڕاینهوه بۆ سهردهمانی سهرهتاكانی دروسبونی حزبی كوردی و بارهگهی سهرۆك)لهسایهو لهژێر چهتری باڕۆنه حزبیهكان!... قانونی سهرۆكایهتی ههرێم بالۆرهی مێژوهكهی ئاشكرایه (معاوهزه و دابهشكردنی حهزی دهسهڵات بوو له نێوان كهسانی یهكهمی ههردوو حزبی دهسهڵاتداری یهكێتی و پارتی له ههرێم و بهغداد) یاخود دهتوانین بڵێین بیدعهی بتێكی داتاشراو بوو دۆزینهوهی ههلی كاری حزبی بوو. قانونهكه به قانونی ژماره (1)ساڵی 2005 قانونی سهرۆكایهتی ههرێم ناسراوه. ئهم قانونه (3)جار ههمواركراوه(2006 ، 2009 ،2014). ئهم قانونه بهقانونی ژماره(19)ساڵی 2013 درێژكردنهوهی ویلایهتی سهرۆكی ههرێم لهلایهن باڕۆنه حزبیهكانی ئهوسای خولی سێههمی پهرلهمان ئهنجامدراوه(دژوارترین بارودۆخی سیاسی و كۆمهڵایهتی و ئابوری له ههرێمی كوردستان ڕهخسا له دهرئهنجامی (2)ساڵ درێژكردنهوهی ویلایهتی سهرۆكی ههرێم). ئهم قانونه لهلایهن عهرابهكانی (سهفقهی سیاسیهوه) بهپڕۆژه قانونێكی ئامادهكراو لهلایهن باڕۆنه حزبیهكانی خولی چوارهمی پهرلهمانهوه بهقانونی ژماره(3)ساڵی 2017 قانونی دابهشكردنی دهسهڵاتهكانی سهرۆكی ههرێم ئهنجامدراوه. ئهم دابهشكردنی دهسهڵاته ههم دهربازبون و ههم بهفریاكهوتنی سهرۆكی حزبێكی ئهوسابوو لهو ئیحراجیهی كهتێیكهوتبوو لهلایهن ههڵوێستی كۆنكرێتی موعارهزهی جدی چین و توێژهكانی كۆمهڵگهوه. ئهم قانونه بهقانونی ژماره (10)ساڵی 2018 قانونی ههڵپهساردنی دامهزراوهی سهرۆكایهتی ههرێم ئهنجامدراوه. ئهمڕۆبهواژۆی (68)باڕۆنی حزبی پڕۆژهی كاراكردنهوهی ئهم داودهزگایه بۆ سهرۆكایهتی باڕۆنهكانی حزب(سهرۆكایهتی پهرلهمان) بهرزكراوهتهوه. پڕۆژهكه وهك دهڵێن(8) بڕگهی شكڵی بێ جهوههر و دوور له فهلسهفهی قانونه. كاراكردنهوهی ئهم دامهزراوهیه بهم شكڵه تانهیهكی گهورهیه ، بێ ئینسافیه دهرههق ئامانج لهقانون، ناعهدالهتیه لهبههای قانون، جههله بهقانون چونكه دژبهیهكی له سیستمی حوكمڕانیدا تهبهنی دهكات. بهتهنها چهسپاندنی ههڵبژاردنی سهرۆكی ههرێم بهشێوهی ڕاستهوخۆ له خهڵكهوه بۆ نێو قوبهی پهرلهمان مانای ئهوه نیه تهواوی خهسڵهتهكانی سیستمی پهرلهمانی بهپڕۆسێس كرا. سهرۆكی ههرێم بهتهواوی دهسهڵاتهكانی (20)دهسهڵات تا نوسینهوهی پڕۆژه دهستور و سپاردنی بهقهدهر یهكناگرێتهوه لهتهك سیستمی پهرلهمانی چونكه سهرۆك لهسیستمی پهرلهمانیدا دهسهڵاتهكانی تهشریفیه ئهو دهمهی سیستهم تاك مهسئولیهته واته حوكمهت بهتهنها مهسئوله لهبهردهم پهرلهمان چونكه متمانه و هێزی لهپهرلهمانهوه پێدراوه. وهلێ ئهمهی بارۆنهكانی حزب بهنیازن بیشهرعێنن سیستهم جووت مهسئولیهته. بهواتای حوكمهت لهپهرلهمانهوه متمانه و هیز وهردهگرێت له ڕووی سیاسیهوه لهههمان كاتدا حوكمهت مهسئوله لهبهردهم سهرۆكی ههرێم. ئهوهی نهوشیروان مستهفا بهرنامهی بۆ داڕشتبوو وهك باڕۆنهكانی حزب دهڵێن سیستهمی پهرلهمانی جێگیر بكهن بهتهنها ئهوه ڕاسته وهلێ مهبهستی نهوشیروان مستهفا ئهمهی ئێستا نیه ئهو مهبهستی ئهوهبوو كه حوكمهت تاك مهسئولیهت بێت واته بهتهنها موراقهبهكردن و لێپرسینهوهی تایبهت بێت به پهرلهمان، ئهوهی ئێستا بهپڕۆژه كراوه حوكمهت جووت مهسئولیهته واته: نهك ههر حوكمهت پارێزراوه بگره دهسهڵاتهكانی سهرۆكی ههرێم موتڵهقه و نهوی نیه بۆ پهرلهمانی باڕۆنهكانی حزب!... یهك لهبنهماكانی دیموكراسی دهستاودهسكردنی ئاشتیانهی دهسهڵاته ،باڕۆنه حزبیهكان پێمان دهڵێن دهستاودهسكردنی هێمنانه ڕوویداوه!... ئهلحهقی عهدالهتی قانون و ئامانجهكهی ، فهلسهفهی قانون و جهوههرهكهی ئهویش وامان پێ دهڵێت : ئهی ئهوه نیه سێگۆشهی دهسهڵات به ئاشتیانه له نێوان حزبێكی دیاریكراودا دابهشكراوه!... ههناسهیهك مابوو له ئازادی، فهزایهك له موشارهكه گهرچی شكڵیش بوو و ڕاو ڕای جیاواز مهساحهیهكی ههبوو وهلێ باڕۆنه حزبیهكان كارێكیان كرد به درۆو كلك گرێدان دراوو پلهیان مسۆگهر كرد ، لهبهرامبهر كۆنترۆڵكردنی كوردستان بۆ تهنها حزبێك كه (57) دهسهڵاتی سیاسی و ئابوری و كۆمهڵایهتی و فهرههنگی له ههر سێ دهسهڵاتهكه لهلا خڕ دهبێتهوه!....
لوقمان هاوڕێ عوسمان لەماوەی چوار ساڵی ڕابردودا لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ وخەڵکانی تری ڕاستە ڕێگای ناو بزووتنەوەی گۆڕان ، بەردەوام ڕەخنەو نارەزایمان هەبوە لەسەر پێشێلکاریە حیزبیەکانی گۆڕان و دەرچوون لە ئەجێنداو سیاسەت و بەرنامە سەرەکیەکانی گۆڕان ، ئەمە جگە لەوەی کە چەندین کەسی بەهەڵوێست لە ئاستی سەرکردایەتی گۆڕان و کادری دیاری گۆڕان و هەڵسوڕاو و بنکە جەماوەریەکانی گۆڕان ، وە خەڵکی نوخبەی نوسەرو رۆژنامەنوس و شرائحەکانی تری کۆمەڵگا ، دژی ئەو پێشلکاریانەی سەرکردایەتی ئیستای گۆڕان رەخنەیان گرت . لەگەڵ ئەوەی ڕەخنەکان هەمووی جدی و گرنگ بوون بەڵام سەرکردایەتی گۆڕان و بەرژەوەندیخوازەکانی ناو گۆڕان پاساویان بەوە دەهێنایەوە کە رەخنەو نارەزاییەکان راستن بەڵام گۆڕان هێشتا لەسیاسەتی خۆیدا ، لە خەتە گشتیەکە لای نەداوە . لەڕاستیشدا ئەم پاساوەی بڕیار بەدەستانی گۆڕان هیچ بنەمایەکی نەبوو ، بگرە هەر لە مێژ بوو هەست پێ کرابوو کە گۆڕان لە خەتە گشتیەکەی خۆی لایدوە . بەڵام پێشکەشکردنی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ، لە ڕێککەوتنە نوێ یەکەیاندا لەلایەن پارتی و گۆڕانەوە کە سەرۆکی هەرێم بەتەواوی دەسەڵاتەکانیەوە دەمێنێتەوە ، پەردەی شانۆکەی لادا ،، ئەم ڕێککەوتنە ئیدی ئەو پاساوە بێ بنەمایەی سەرکردایەتی گۆڕانی نەهێشت و بەتەواوی تەواوی تەم و مژی لەسەر سیاسەتی بەرژەوەندیخوازی و گەوجاندنی سەرکردایەتی گۆڕان هەڵماڵی . ئاوڕدانەوەیەک لەڕابردوو ،، لەدوای دەرکردنی گۆڕان لە حکومەت لەلایەن پارتیەوە ، پارتی گۆڕانی بەوە تۆمەتبار دەکرد کە لە ڕێکەوتنەکەی پارتی و گۆڕان دەرچووە بۆیە ئێمەش کاردانەوەمان نواند . هەرچەند ئێمە وەک ئەو کۆمەڵە کەسەی باسم کرد دەمانزانی ئەوکات هیچ ڕێکەوتنێک لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ پارتی نەکراوە ، تەنها ڕێکەوتن لەسەر پەرلەمان و سەرۆکایەتی حکومەت کرابوو بەڵام من وەک خۆم هەر دەمویست تەواوی ئەو بابەتە بزانم ئاخۆ ئایا هیچ ڕێکەوتنێکی ژێر بە ژێر لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ پارتی کراوە ، وا پارتی ئەوەندە باسی شکانی ڕێکەوتنەکە دەکات ! ، ڕۆژێک لای نەوشیروان مستەفا بووم پێم ووت کاک نەوشیروان ئێوە هیچ ڕکەوتنێکتان لەبارەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە لەگەڵ پارتی هەیە ؟ ئەی لەکۆبونەوەی دوو قۆڵی تۆو بارزانیدا هیچ گفتێکی زارەکیت پێ داون ؟ لەوەڵامدا کاک نەوشیروان ووتی ، لە کۆتا کۆبوونەوەم لەگەڵ بارزانی پرسیاری لێ کردووم بەتەمان چی بکەن لەدەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم . ووتی بەڕاشکاوی پێم وتووە بەشێک ، لەدەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم کەم دەکەینەوە . ووتی ئیتر بارزانی هیچی نەووت لەسەری نە بەرازی بوون نەبەنارازی بوون . من ئیستا دەموێ شتێک وەبیر بهێنمەوە ، بۆ ئەمەش دەگەڕێمەوە بۆ ڕابردوو بۆ سەرەتای پێشکەشکردنی پرۆژەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم . گفتوگۆو لێدوانەکانی پارتی لەگەڵ لایەنەکاندا هەموومان باش لەبیرمانە ، ئەوکات پارتی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆک لە پەرلەمانەوە نەبوو ، تەنها کێشەی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم بوو ڕازی نەبوو کەمبکرێتەوە . هەر بۆ بەڵگەش لایەنەکان چەندینجار داوایێان لەپارتی کرد پڕۆژەی خۆی لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم پێشکەش بکات پارتی پرۆژەی پێشکەش نەکرد ! چوونکە خۆی ڕۆحی پرۆژەکە پرۆژەی تەعدیلی یاسای سەرۆکاتی هەرێم کەم کردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم بوو ، کە گۆڕان و لایەنەکان دەیانویست پارتی تەحجیم بکەن و دەسەڵاتەکانی کەم بکەنەوە ، لەبەرئەوەی پارتی بە یەک لەسەسێ پەرلەمانەوە سەرۆکایەتی حکومەت و بەشێکی زۆر وەزارەت و پۆستە گرنگەکانی تری حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێمیشی لەدەست بوو . دەتوانم بڵێم لەسەدا حەفتاو پێنجی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستانی لابوو بەحساب حکومەتێکی بنکەفراوانیش بوو ! هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەپەرلەمانەوە لەپڕۆژەکەدا خاڵێکی لاوەکی بوو ئەوەی کە وای کردبوو ئەو خاڵە بەزەقی دەربکەوێ و تاڕادەیەک گرنگی پێدابوو لەپرۆژەکەدا ، بەحساب لێپرسینەوەی سەرۆکی هەرێم بوو لەلایەن پەرلەمانەوە ، ئەمە لەروویەکەوە بۆ ئایندەیەکی دوور باشە ، بەڵام بۆ ئیستا گرنگیەکی ئەوتۆی نیە کە ڕۆحی پرۆژەکەی تەعدیلی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی بۆ بکوژی . جگەلەوەی باس لەوە دەکرێت کە بەپێ یاسای سەرۆکایەتی ۲٠٠٥ کاربکرێ کە پەرلەمان ناتوانێ لێپرسینەوە لەسەرۆکی هەرێم بکات . وەک دەزانین سەرۆکی حکومەت بەرپرسیارە لەبەرامبەر پەرلەماندا کەچی لەچەندین خوولەکانی پێشودا نەمانبینی لێپرسینەوەیەکی جدی لە پەرلەمانەوە لەسەرۆکی حکومەت بکرێ . هەر نەشیانتوانی لەسەر ئەو هەموو فەسادو گەندەڵیە سزای سەرۆکی حکومەت یان وەزیرێک بدەن . ئیدی سەرۆکی هەرێم لە ئیستادا لەبەرامبەر پەرلەمان بەرپرسیار بێ یا نەبێ چ گرنگیەکی وای تێدایە ؟! لەکاتێکدا پارتی نیوە کۆ یەک ی پەرلەمانی هەیە ، پێم ناڵێن گۆڕان و لایەنەکانی تر دەتوانن چ لێپڕسینەوەیەک و چ ئیجرائاتێک لەگەڵ سەرۆکی هەرێم بکەن ؟ بۆیە لە ئیستادا بەتەواوی ڕوونە ئەم پڕۆژەیە پڕۆژە راست و دروستەکەی گۆڕان نیە . بەڵکو صرف پڕۆژەیەکی پارتیە و گۆڕان وەک مقاش بەکاردەهێنێ بۆ جێ بەجێکردنی
هێمن مەحمود 28 ساڵە هەرێمی كوردستان ئازادەو دەسەڵاتی پەرلەمان و حكومەت لەهەرسێ پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆك باڵادەستەو لەدوای 2003یشەوە بەشێكی زۆری ناوچەكانی كەركوك و موسڵ و خانەقین بەدەستەوەیە، تا ئێستا هەڵبژاردن بۆ پێنج خولی پەرلەمانی كراوەو 8 كابینەی حكومەت پێكهاتووەو كابینەی نۆیەمیش بەڕێوەیە، كەچی هێشتا حزبەكانی ئەم هەرێمە كە دەسەڵاتدارەكانیان (پارتی و یەكێتی)ن و خۆیان بەخاوەنی هەردوو زۆنی سەوزو زەرد دەزانن نەیانتوانیوە یاخود راستتر نەیانویستوە ئەم هەرێمە دەستورێكی هەبێت كە خواستەكانی دیموكراسی و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و بنەماكانی حوكمڕانیەكی مۆدێرن و سەركەوتوی تیادا جێگیركرابێت دیارە ئەمەش لەبەر یەك هۆكاری سادە كەئەویش ئەوەیە گەر دەستورێكی چاك هەبوو، حزبی خراپ وحوكمڕانی خراپ لەناودەچێت. بەچاوخشاندنەوەیەكی خێرا بە هەوڵەكانی نوسینەوەی دەستور دەبینین پەرلەمان بە یاسای ژمارە (16)ی ساڵی (2008) بڕیاریدا لیژنەیەك دروستبكرێت تاوەكو رەشنوسەكە ئامادە بكرێت بۆ ئەوەی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندبكرێتو دواتر لە ماوەیەكی دیاریكراودا بخرێتە راپرسییەوە، ئەوەبوو پرۆژە دەستوری هەرێم بە بڕیاری ژمارە (8)ی ساڵی (2009) لەلایەن لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كرا، دواتر یاسای ژمارە (16)ی ساڵی (2008) دووجار لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە هەمواركرایەوە، لە رۆژی 30 حوزەیرانی 2013شدا لەمادەی دووەمی یاسای ژمارە (19)ی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم باس لەوەكراوە كەدەبێت پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان تا رۆژی 19-8-2015 بەسازان هەمواربكرێتەوە. ئەوە رووداوەكانی رێگەگرتن لەسەرۆكی پەرلەمان(گۆڕان) لەلایەن پارتییەوە لەساڵی 2015 بەهۆی هەوڵدان بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم مێژووییەكی زۆر كۆن نیەو هەموان لەیادمانە كەچی روویدا و ئەوهەوڵانەی كە بۆ نوسینەوەی دەستور دران چ لەپێش روداوەكان و چ لەدوای رووداوەكانیش هەمویان شكستیان پێهێنراو تا ئەم ساتەش هیچ نیەتێكی جدی بۆ نوسینەوەی دەستور لەئارادانیە. بەپێی خوێندنەوەی خۆم وەك میدیاكارێكی گۆڕان كە لەساڵانێك لە ململانێ سیاسی و میدیایی و خەباتی ئۆپۆزسیۆنی و پەرلەمانی و هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی دەستور لەلایەن یەكێتی و پارتیەوە بۆم دروستبووە، ئەوەی كاك نەوشیروان لەرابوردودا شەڕێكی گەورەی كردبۆ ئەوەی رێگه بگرێت لەپارتی و یەكێتی تا نەهێڵێت دەستورێكی خراپ تێپەڕێنن، هەموشمان ئەو تێڕوانینەی رەوانشادمان باش لەیادە كە پێی وابوو نەبونی دەستور لەبونی دەستورێكی خراپ باشترە، هەربۆیە دەسەڵات دەستورێكی ناوێت دژی خۆی بێت، بۆیە تەنها كات دەكوژێت وشەڕی كات دەكات. بەبڕوای من لەئێستاشدا ئەو پرۆژە یاسایەی سەرۆكایەتی هەرێم بەهەمان دەسەڵاتی پێشووەوە كە ئێستا خراوەتە روو بۆ ئەوەی لەپەرلەمان تێپەڕێندرێت و باس لەوەدەكات تا نوسینەوەی دەستور سەرۆك بەدەسەڵاتەكانیەوە بەردەوام دەبێت هەڵەیەكی گەورەیە و ڕێگا خۆشكەرە بۆ حوكمی سەرۆكی هەتا هەتایی و مانەوەی دەسەڵات لەدەستی یەك بنەماڵەدا، چونكە حزبەكانی دەسەڵات تا دەستورێك نەنوسنەوە كە بەدڵی خۆیان و بنەماڵەكانیان بێت ناهێڵن هەرێم دەستوری هەبێت، هەركاتیش دەستوریان نوسیوە دڵنیابن بەدڵی خۆیان و سەرۆك و بنەماڵەكانیانە، خۆ ناشێت باوەڕمانكردبێت ئەو حزبانەی 28 ساڵ باوەڕیان بەدەستور نەبوبێت ئێستا لەشەوو رۆژێكدا باوەڕیان گۆڕابێت دەستور بنوسنەوە..؟ ئەوەشمان بیرنەچێت هەموو سەرەتای خولێكی نوێی پەرلەمان ئەم شانۆگەریی دەستورە بەڕێوەدەچێت و دواتر پەردەی بەسەردا دادەرێتەوە، بۆیە تا نوسینەوەی دەستور خواتان لەگەڵ.
جەمال حەمە رەشید هەرێمی کوردستان دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 و دروست کردنی دەسەڵاتێکی خۆیی وەک یەکەم ئەزمونی حوکمڕانی کوردی هاوچەرخ ، سیستمێکی فەرمانڕەوایی بنیاتنا، هەرچەندە لە واقعی نەبونی دەستوردا سیماکانی ئەو سیستمی فەرمانڕەوایی یە تەواو ڕون و ئاشکرا نەبوە کە ئایا سیستمێکی تەواو پەرلەمانی یە یان سەرۆکایەتی یە یان نیمچە سەرۆکایەتی یە. لە ڕوانگەی فقهی دەستوریەوە چەند جۆرێک لە سیستمی حکومڕانی هەیە، ئەگەر سیستمی حوکمڕانی بەند بێت لەسەر هاوسەنگی و هەماهەنگی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسا دانان و جێبەجێ کردن، ئەوا ئێمە لەبەردەم سیستمێکی پەرلەمانیداین (نمونە دەوڵەتی بەریتانیا). بەڵام ئەگەر سیتمەکە وەستا بێتە سەر جیاکاری تەواو لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێ کردن لەگەڵ گرنگی زیاتری ئەمەی دواییان، ئەوا ئێمە لەبەردەم سیستمێکی سەرۆکایەتیداین (نمونەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا یان ڕوسیا). لە کاتێکدا سیستمی حکومەتی جەمعیە ( سیستمی دوو ئەنجومەنی) زیاتر تیایدا دەسەڵات چڕ بوەتەوە لە ئەنجومەنی یاساداناندا و بە شێوەیەک دەسەڵاتی جێبەجێ کردن زیاتر وەک پاشکۆی دەسەڵاتی یاسادانان دەردەکەوێت (نمونە وەک دەوڵەتی سویسرا). دواهەمین جۆری سیستمی حوکم بریتی یە لە (سیستمی نیمچە سەرۆکایەتی) یان (سیستمی تێکەڵاو) کە بەشێک لە تایبەتمەندی هەردوو سیستمی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە خۆ گرتوە (نمونەی وڵاتی فەڕەنسا). سەبارەت بە سیستمی پەرلەمانی کە لەسەر چەند بنەمایەک بەندە، گرنگترینیان بونی سەرۆکێکی نا بەرپرسە کە (ئایا مەلیک بێت یان سەرۆک)، بە واتای ئەوەی کە پێگەکەی زیاتر پرۆتۆکۆلیەو دەسەڵاتی ڕاستەقینە لای سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە. هەروەها لە سیستمی پەرلەمانیدا هاوسەنگی و هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر هەیە لە نێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێ کردندا، واتە بونی ئەنجومەنێکی وەزیرانی بەرپرس لە ڕوی سیاسی یەوە لەبەردەم پەرلەماندا، وە پەرلەمان دەتوانێت متمانە بکێشێتەوە لە حکومەت لە بەرامبەر ئەوەی کە حکومەت مافی ئەوەی هەبێت و بتوانێت پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە. بەڵام سیستمی سەرۆکایەتی پایە سەرەکیەکەی بریتی یە لە جیاکاری ڕەها لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێ کردن لەگەڵ بونی سەرۆکێکی هەڵبژێردراو لەلایەن گەلەوە. لەم سیستمەدا دەسەڵاتی جێبەجێ کردن بەرپرس نیە لە بەرامبەر پەرلەمان، هەروەها پەرلەمان ناتوانێت متمانە لە حکومەت وەربگرێتەوە. وەزیرەکان لەم سیستمەدا تەنها وەک فەرمانبەری جێبەجێکارن بە دوای سەرۆکەوە، وە سەرۆک خۆی خاوەن بڕیاری یەکلاکەرەوەیە وەک بەرزترین بەرپرسی دەسەڵاتی جێبەجێ کردن لە وڵاتدا. نمونەی سیستمی نیمچە سەرۆکایەتی یان (تێکەڵاو) کە لە فەڕەنسا کاری پێ دەکرێت (دەستوری فەڕەنسا ساڵی 1958) دوو جۆر دامەزراوەی لێ پەیدا بوو کە دامەزراوەی دەسەڵاتی جێبەجێ کردن کە پێکهاتوە لە (سەرۆکی دەوڵەت ) و (سەرۆک وەزیران)، وە دامەزراوەی یاسادانان (پەرلەمان). بەڵام دوانەی دەسەڵاتی جێبەجێ کردن لە سیستمی نیمچە سەرۆکایەتی جیاوازە لە دوانەی دەسەڵاتی جێبەجێ کردن لە سیستمی پەرلەمانی، کاتێک سەرۆک کۆمار ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێت (هەمواری دەستوری فەڕەنسا ساڵی 1962)، بە بێ ئەوەی ئەمە ببێتە هۆی نەهێشتنی سیماکانی تری سیستمی پەرلەمانی، واتە لە ڕوی دوانەی دەسەڵاتی جێبەجێ کردنەوە لە سیستمی پەرلەمانی دەچێت کاتێک سەرۆک کۆمار و سەرۆکی وەزیران هەیە و ئەنجومەنی وەزیران بەرپرسە لە ڕوی سیاسی یەوە لە بەردەم پەرلەماندا، واتە پەرلەمان دەتوانێت حکومەت لە کار بخات لە کاتی کشانەوەی متمانە لە کۆی ئەنجومەنی وەزیران، هەروەها دەسەڵاتی جێبەجێ کردنیش دەتوانێت پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە لە کاتی بونی جیاوازی گەورە لە نێوانیاندا. لە لایەکی ترەوە ئەم جۆرە سیستمە نزیک دەبێتەوە لە سیستمی سەرۆکایەتی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن گەلەوە، کە ئەمەش وا دەکات سەرۆک کۆمار خاوەنی دەسەڵاتێکی یاسایی فراوان بێت کە دەستور بۆی فەراهەم کردوە. بەڵام ڕۆڵی سەرۆک وەزیران تەواوکەری ڕۆڵی سەرۆک کۆمارە بە پێی پێگەی ئیداری کە دەستور ڕۆڵی پێداوە لە نەخشی سیاسەتی کەرتە حکومیە جیاوازەکاندا، هەرچەندە هێندەی دەسەڵاتە دەستوریەکانی سەرۆک کۆمار نیە. ئێستا لەبەر ڕۆشنایی ئەم کورتە باسەی سەرەوە سەبارەت بە جۆرەکانی سیستمی حوکم لە جیهاندا، کاتێک سەیری سیستمی حوکم دەکەین لە هەرێمی کوردستان ناتوانین بە تەواوی یەکلا بکرێتەوە کە ئایا سەر بەکام جۆر لەم سیستمانەی سەرەوەیە کە باس کرا، بەڵام بە پێی داخوازی زۆرێک لە لایەنە کوردستانیەکان بێت زۆرینە خوازیاری بونی سیستمێکی پەرلەمانین کە لە ڕەشنوسی پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان لە ماددەی یەکەمدا جێگیر کراوە کە دەڵێت (سیستمی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پەرلەمانی کۆماری دیموکراتیە..) ، بەڵام کاتێک سەیری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ژمارە (1) ی ساڵی 2005 دەکەیت، دەبینیت کە سەرۆکی هەرێم خاوەن دەسەڵاتێکی گەورەی فراوانە کە بە هیچ شێوەیەک ناگونجێت لەگەڵ سیستمی پەرلەمانیدا. بۆ ئەوەی بتوانین بەرەو سیستمێکی پەرلەمانی گونجاو بڕۆین، تا ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی دەستوری خۆی، پێویستە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەموار بکرێتەوەو تەواو بگونجێنرێت لەگەڵ سیستمێکی پەرلەمانی دروستدا، بۆ ئەمەش دەبێت زۆرێک لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم کەم بکرێتەوەو گۆڕانکاری تێدا بکرێت بەم شێوەی لە خوارەوە باسی دەکەین: - مادەی دوو لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم باس لە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم دەکات بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن هاوڵاتیانەوە، دەبێت ئەم مادەیە هەموار بکرێت بە شێوەیەک کە سەرۆکی هەرێم لە لایەن پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت. - بڕگەی شەشەم لە مادەی دەیەمی یاساکە کە باس لە بونی دەسەڵاتی لێبوردنی تایبەت لە بەند کراوان دەکات لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە، ئەم دەسەڵاتە جگە لەوەی دەستخستنە ناو دەسەڵاتی دادوەریە و ناگونجێت لەگەڵ بنەمای لەیەک جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، هاوکات ناگونجێت لەگەڵ سیستمێکی پەرلەمانی دروستدا. هەر بۆیە ناکرێت سەرۆکی هەرێم خاوەنی ئەو دەسەڵاتە بێت. - بڕگەی حەوتەم لە مادەی دەیەمی یاساکە، کە باس لە پەسەند کردنی حوکمی لە سێدارەدان یان سووک کردنی دەکات بۆ بەند کردنی هەتا هەتایی، ئەم دەسەڵاتەش لەبەر هەمان هۆکاری بڕگەی پێشتر کە لە سەرەوە باس کرا ناکرێت سەرۆکی هەرێم خاوەنی بێت. - بڕگەی دەیەم و یانزەیەمی مادەی دەیەمی یاساکە، کە باس لە هاتنە ناوەوەی هێزەکانی فیدراڵ دەکات بۆ ناوەوەی هەرێم بە ڕەزامەندی پەرلەمان. وە ناردنە دەرەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە ڕەزامەندی پەرلەمان. لە ڕاستیدا لە سیستمی پەرلەمانیدا ئەم دەسەڵاتە پێویستە لای سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بێت بە هاوبەشی پەرلەمان. - بڕگەی سیازدە لە مادەی دەیەمی یاساکە، کە باس دەرکردنی فەرمانی دەست لە کار کێشانەوە دەکات بۆ وەزیر یان ئەنجومەنی وەزیران لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە لە دوای کێشانەوەی متمانە لە پەرلەمانەوە لێیان. ئەم دەسەڵاتەش وەک زیادە وایە، پێویستە دوای کێشانەوەی متمانە لە وەزیر یان ئەنجومەنی وەزیران لە لایەن پەرلەمانەوە، ڕاستەوخۆ بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و پێویست بە دەرکردنی فەرمان نەکات لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە چونکە ئەم دەسەڵاتە وەک کۆت و پێوەندێک وایە بۆ دەسەڵاتی پەرلەمان لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە. - بڕگەی پازدە لە مادەی دەیەمی یاساکە، کە باس لە دامەزراندنی خاوەن پلە تایبەتەکان دەکات ، پێویستە ئەم دەسەڵاتە لای سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بێت. - بڕگەی شازدە کە باس لە دامەزراندنی دادوەران و سەرۆک و ئەندامانی داواکاری گشتی دەکات ، خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم دەسەڵاتە پێویستە ئەنجومەنی دادوەری بێت نەک سەرۆکی هەرێم. ئەمەش لە پێناو پاراستنی سەروەری یاسا و بنەمای لەیەک جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان. - بڕگەی حەڤدە لە مادەی دەیەمی یاساکە، کە باس لە بەخشینی روتبەی سەربازی بە ئەفسەرانی هێزە چەکدارەکان دەکات، پێویستە ئەم دەسەڵاتەش لای سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بێت چونکە لە سیستەمی پەرلەمانیدا سەرۆک وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەو خاوەن دەسەڵاتی ڕاستەقینەیە. - مادەی سیازدە، بڕگەی یەکەمی یاساکە، کە باس لەوە دەکات سەرۆکی هەرێم فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە، دەبێت سەرۆکی هەرێم خاوەنی ئەو دەسەڵاتە نەبێت لەبەر ئەو هۆکارەی لەسەرەوە باس کرا. - مادەی شازدە لە بڕگەی سێهەم کە باس لە کێشانەوەی متمانە دەکات لە سەرۆکی هەرێم لە لایەن پەرلەمانەوە. پێویستە ئەم بڕگەیە لە یاساکە لا ببرێت لە سەر ئەو بنەمایەی کە دەڵێت (کاتێک دەسەڵات نەبو نابێت بەرپرسیارێتیش هەبێت)، لە سیستمی پەرلەمانیدا سەرۆک دەسەڵاتی کاریگەری نیە بەو پێیەش نابێت بەرپرسیاریەتی هەبێت، لێسەندنەوەی متمانەش لە لایەن پەرلەمانەوە واتە بەرپرسیارێتی سیاسی کە ئەمەش لە سیستمی پەرلەمانیدا سەرۆکی هەرێم یان وڵات نیەتی. لە سیستمی پەرلەمانیدا دەسەڵاتەکانی سەرۆکی وڵات زیاتر پرۆتۆکۆلین و سەرۆک وەک سیمبولی پاراستنی دەستوور سەیر دەکرێت، سەرۆک زیاتر وەک ناوبژیوانێکە لە نێوان دامەزراوە دەوڵەتیەکانی وەک حکومەت و پەرلەمان. * ماستەر لە یاسای گشتی
بلێسە جەبار فەرمان دوای ئەوەی لەچەند رۆژی ڕابووردوو هێرشێکی بەرفراوان کرایە سەرم و هەوڵی ناشرین کردنم دراو و بە چەندەها شێوە تشهیرم پی کراو تۆمەتم بۆ دروست کرا, بەمەبەست یان لە تێنەگیشتنی ھەندێ کەس و لایەن بووبێت بۆ بابەتەکەو بەلارێدا بردنی بووبێت. دیارە بابەتەکە ھەستیار و گرنگە بۆیە ھەر زوو وەزیری دارایی عێراق و ھەندێک لە نوێنەران ھاتنە دەنگ، کەواتە ھۆشدارییەکەم جێگەی خۆی گرت. بە خۆشحالیەوە ماوەی چەند رۆژێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردەکردنی نەوت کردووە لە ڕێگای سومو کە مایەی دڵ خۆشیە. ئێمە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ باش کردنی پەیوەندی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدرال و نەهێشتنی گرژی و ئاڵۆزی رابووردوو. لەلایەکی دیکەش پێویستە بڵێم: یەکەم: ڕاستە بەیاسا مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بودجەی ٢٠١٩ جێگیرکراون ئەویش بەھۆی ھەلومەرجی سیاسی ئێستای عێراق و ھەرێمی کوردستان و حیکمەتی بەڕێز عادل عبدالمھدیەوەیە. دووەم: بەیاسا حکومەتی ھەرێم پابەندکراوە کە رۆژانە (٢٥٠) ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکا. کەواتە دەبێ ھەردوولا چ حکومەتی فیدرالی و چ ھەرێم پابەندبن بە یاسای بوودجە. ھەمووشمان دەزانین ھەلومەرجەکانی عێراق چۆن لە گۆڕاندان و ژمارەیەکی زۆریش لە لایەن و پەرلەمانتاران ھەن لە بنەڕەتەوە دژی ئەو پەیوەندیە باشەی نێوان ھەرێم و بەغدان، بۆیە کاتێک بیانو بدرێتە دەست بۆی ھەیە یاسای بوودجەش بە یاسا دەستکاری بکرێ، یاخود حکومەت ناچار بکرێ کە بەشی ھەرێم کەم بکاتەوە. سەبارەت بە پاند بوونیش بە قانون ئێمە دەزانین تا ئێستا حکومەتی فیدرالی پابەند نەبووە بە ھەموو ماددە و بڕگەکانی دەستور لە نێویاندا ماددەی ١٤٠ و زۆر قانونی تریش دەرکراون و وەکو خۆیان جێبەجێ نەکراون بۆیە پابەند بوونی ھەردوولا بۆ جێبەجێ کردنی بوودجە زۆر گرنگە. ئەوەی من گوتم لە پەرۆشیم بووە و وەکو نوێنەرێکی خەڵک چۆن لە بەغدا ھەوڵدەدەم لەگەڵ ھاورێکانم فشار بخەینە سەر حکومەتی عێراق دەبێ بۆ حکومەتی ھەرێمیش بەھەمان شێوەبین لە پێناوی خەڵک بەگشتی و مووچەخۆانیش بە تایبەت. هەرلایەک و لایەنێک داوای داتاکانی نەوت و هەناردەکردنی بکات ئەوا من داتاکانم لان و دەتوانم بڵاویان بکەمەوە. من لە حکومەتی ھەرێم بە گوومان نیم لەوەی قەیرانی دارایی دووبارە نەبێتەوە، بەڵام ھەڵەکانی ڕابردوو فێریان کردین کە لە دووبارە بوونەوەی ھەڵە زۆر دڵنیا نەبین. من یەکێکم لەوانەی کە پێم وایە دەبێ بەپێی دەستور مافەکانی خەڵکی کوردستان لەبواری نەوت غاز دابین بکرێ، نەک بەپێی سیاسەتی ئەم سەرۆک و ئەو سەرۆکی حکومەتی فیدرالی و لەو پێناوەشدا ئەرکی سەرشانی خۆمان چ وەکو فراکسیۆن چ وەک تاک جێبەجێ دەکەین.
د. محەمەد عەلی یەکەم: ”بارەگای بارزانی“ وەڵامی عەبادی دەداتەوە؟! زیادکردنی ئەم دامەزراوەیە لە ھەرێمدا، دەبێتە داھێنانێکی تری پارتی بۆ پرۆسەی دیموکراسی لە سەدەی بیست و یەکدا! دوەم: لە ساڵیادی کارەساتی ھەڵەبجە، ئەردۆغان لەتویتەر دەنوسێت: ”کارەساتی هەڵەبجە پەڵەیەکی رەش بوو لەمێژووی مرۆڤایەتیدا“. دەسەڵاتەکەی خۆی بەشدارە لە زیندانیکردن و کوشتنی سەدان کورد لە تورکیا و سوریا و ڕوخاندن و وێرانکردنی چەندان گەڕەک و شار و شارۆچکەدا، بەڵام ناڕەحەتە بە کوژرانی دانیشتوانی ھەڵەبجە؟ سێیەم : بەرپرسی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە گەڵ میشێڵ ڤیڤۆرکا نەخشە ڕێگای پاریس و کوردستان دادەڕێژنەوە! دوفاقی یەکێتی لەوەدایە: لەیەککاتدا سپۆنسەری (پرۆژەی ڕۆشنگەری و دابڕان) و بزوتنەوە سەلەفیەکان دەکات. ژمارەیەک نوسەریش خۆیان لەو ڕاستییە گێلدەکەن کە حیزبی کوردی شەڕی نفوز و ھەیمەنە دەکات، نەک پرۆژە و کارنامەی جدی! چوارەم: سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ٢١٧/١١/٢١، نوسی: ماڵئاوا ئێن ئارتی! ئێن ئاڕتیم فرۆشتوە بە کۆمپانیایەکی بیانی و پەیوەندی بە منەوە نەماوە. بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستەش ئەم کەناڵە نەک نەفرۆشراوەو ھی نەوەی نوێیە، بەڵکو خەریکی بە پاڵەوان و فریادڕەسکردنی خاوەنەکەیەتی، کە کەسی یەکەمی نەوەی نوێیە. ئەبێت ئەم برادەرە چ میسداقیەتێکیھەبێت و چ متمانەیەکی پێ بکرێت؟ پێنجەم : ھادی علی دەڵێت: ”قورسایی یەکگرتو بەقورسایی کورسیەکانی پەرلەمان ئەژمار ناکرێت“. ئەمە ھەمان لۆجیکی پارتی و یەکێتیە. جا ئەگەر وایە ئیتر ھەڵبژاردن بۆ ئەنجامبدرێت؟ ئەی زەحمەت نەبێت جگە لە دەرکەوتنی کۆمەڵێک سیاسی بازرگان و دەوڵەمەند، داھێنانە گەورەکەی حیزبی کوردی چیە، تاکو بەبێ کورسیەکانی پەرلەمان قورساییەکەی بێپێوین؟ شەشەم: جارێکیان سکرتێری پێشوی یەکێتی وتی: ”بە ھاوسەرەکەمم وتوە ئەوەندە ھەژارین، ئەگەر بمرین مەگەر شارەوانی بماننێژێت؟!“ بەڵام پاش مردنی، ٧٥ ملیۆن دۆلار لە مەزارەکەیدا خەرجدەکرێت! ئایا سلێمانی و حیزبەکەی سکرتێری گشتی، دژ بە بنەماڵە و تەقدیسکردن نەبون؟ ئەی ئێستا چی دەگوزەرێت و چی ڕووئەدات؟ خەڵکینە سلێمانی پێویستی بە شەقامی سەدمەتری و قوتابخانەی نوێ ھەیە یان بە پرۆژەی مام؟! حەوتەم: فازیل میرانی ووتی: ”گۆڕان پاش نەوشیروان مستەفا عاقڵ بوە“. ئەم ئیھانە گەورەیە بە ڕێکخەری پێشوی گۆڕان و بزوتنەوەکەی، بەبێ ھیچ وەڵام و کاردانەوەیەکی جدی بڕیاربەدەستانی ئێستەی گۆڕان تێپەڕی! وەڵامەکە زۆر ئاسانە: خاوەن بڕیارەکانی گۆڕان، ڕابردو و ئێستا و داھاتوی بزوتنەکەوەیان بەلاوە گرنگ نیە، بەڵکو بەرژەوەندی خۆیان و ژمارەیەک پۆست لە کابینەی نۆیەمی حکومەتدا ئەولەویەتیانە! ھەشتەم: وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: ”جگە لە دەمانچە و کڵانشکیۆف، دەست بەسەر ھەمو چەکێکدا دەگیرێت“. بەڕاست تاوانە ڕۆژانەییەکانی کوشتن و بڕین و ئازاردان و دزیکردن، بە فڕۆکە و تانک و ھەلیکۆپتەر و ئاڕ پی جی دەکرێن، یاخود بە دەمانچە و کڵاشینکۆف؟ نۆیەم: علی قەرەداغی دەڵێت: ”ڕۆژئاوای کوردستان پرۆژەیەکی زایۆنیستی ئەمریکیە و پێویستە لەناوببرێت“. چەند ناشرینە مرۆڤ ئیدیعای عەقڵ و ویژدان و میانەڕەوی بکات، بەڵام لەگەڵ ھاوفیکرەکەی: مامۆستا سەید ئەحمەد، ببنە برغویەک لە ماشێنە ستەمکار و تاکڕەوەکەی ئەردۆغاندا. دەیەم: دیل بە دیلی یەکێتی و پارتی لە ماوەی ڕابردوودا، ناشرینترین داھێنانی ئەم دوحیزبەیە، وەک ھەمیشە ئاسایش و دادگاکانی ھەردولاش وەک دوو بارەگای حیزبی مامەڵەیان کرد. وەک پیشەی ھەمیشەیشیی، داواکاری گشتی بێدەنگ بوو؟! یازدەیەم: نەوەی نوێ: ”ھەر حیزبێک لەگەڵ دەسەڵات دانیشێت، مامەڵەی ھاوشێوەی دەسەڵاتی لەگەڵ دەکەین“. ئەم وتەیە تەعبیر لە تێنەگەیشتن و چەواشەکارییەکی گەورە دەکات لە چەمکەکانی: دەسەڵات و دانوسان و پێکەوەژیان، ھاوکات پۆپۆلیزمێکی عەیار بیست و چوارە. لەھەموشی کارەساتتر، پاش چەند ھەفتەیەک لەم بەیاننامەیەی نەوەی نوێ، سەرۆکەکەیان کۆنفرانسێکی سازدا بەناوی: پێکەوەژیان ؟! دوانزەیەم: ”لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، ئاڵای عێراق لەبەردەکەم بۆئەوەی خودا بزانێت کە پێشتر لە دۆزەخ بوم“ (نوسراوی سەر مۆتۆرسایکڵێک). دەبو ئەم پەیامە کورتە پڕمانایەی ھاوڵاتیەکی ئاسایی عێراقی، ھەمو شەھادەدار و ئەفەندی و سیاسیە مەغرورەکانی عێراقی بھێنایەتە گۆ، نەک سەرقاڵی کۆنفرانس و کۆبونەوەی بێمانا و بێدەرەنجام بن.
كارۆخ عوسمان ئامەد، باتمان، وان، ئاگری، ھەكاری، بەدلیس، ئیغدیر، ماردین، موش، سێرت، دەرسیم و شڕناخ. واتا HDP لەكوی ٢١ شاری گەورەی كوردی لەتوركیا ١٢ شارەوانی گەورەی شارە گەورەكان (ئیلایەتەكان) مسۆگەر دەكات بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨. ھەدەپە لەشارەكانی ئیغدیر، ھەكاری و شڕناخ دەتوانێت تەواوی شارەوانیەكان بەدەست بێنێت، كە لەھەكاری ٤ و لەشڕناخ ٧ لەئیغدیر ٤ شارەوانین. لەشاری ئامەد لەكۆی ١٨ شارەوانی دەتوانێت ١٦ شارەوانی بباتەوە. لەشاری ئاگری لەكۆی ٨ شارەوانی دەتوانێت ٧ شارەوانی بباتەوە. لەشاری وان لەكۆی ١٣ شارەوانی دەتوانێت ١٢ شارەوانی بباتەوە. لەشاری باتمان لەكۆی ٦ شارەوانی ٤ شارەوانی دەباتەوە. لەشاری ماردین لەكۆی ١٠ شارەوانی ٦ شارەوانی دەباتەوە. لەشاری موش لەكۆی ٦ شارەوانی ٤ شارەوانی دەباتەوە. لەشاری سێرت لەكۆی ٧ شارەوانی ٤ شارەوانی دەباتەوە. لەشاری تونجەلی (دێرسیم) لەكۆی ٨ شارەوانی ٦ شارەوانی دەباتەوە. لەشاری بەدلیسیش لەكۆی ٧ شارەوانی ٤ شارەوانی دەباتەوە بەڵام بەبێ شارەوانی مەركەزی شار. لەم شارانە زۆرینەی شارەوانیەكان بەناوەندی شارەوانی گەورەوە دەباتەوە. بەڵام ھەر بەپێی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی ڕابردوو لەشاری (گازی ئانتاب) كە لەگرنگترین شارەكانی توركیایە ھەدەپە ناتوانێت ھیچ شارەوانیەك بەدەست بھێنێت، گازی ئانتاب لەگەورەترین شارەكانی پیشەسازیەو دەورو كاریگەری زۆری ھەیە لەناوخۆی توركیادا، ئیستانبۆڵ چەندە گرنگە لەھەرێمی مەڕمەڕەو توركیاو سیاسەتی دەرەوەی توركیا گازی ئانتابیش لەھەرێمی باشوری ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ و ناوخۆی توركیادا جێدەستی دیارە لەپیشەسازی و بازرگانی و ڕاكێشانی شەریكەكانی وەبەرھێنان بۆ ناوچەكە. لەشارەكانیتری وەك؛ ئادیامان، ئەرزنجان، ماڵاتیا، ئانتاكیا (ئیسكەندەروون) كیلیس و ماڕاش ناتوانێت ھیچ شارەوانیەك بەدەست بھێنێت. وە لەشارەكانی وەك: -شانڵی ئورفادا واتا ڕحا، ھەدەپە لەكۆی ١٣ شارەوانی تەنھا دەتوانێت ٣ شارەوانی بچوك بەدەست بھێنێت. -ئەرزڕوم لەكۆی ٢٠ شارەوانی تەنھا دەتوانێت ٣ شارەوانی بچوك بەدەست بھێنێت. - قاڕس لەكۆی ٨ شارەوانی تەنھا ٢ شارەوانی بەدەست دەھێنێت. ئەو شارانەش بەھۆی تێكەڵاوكردنی كۆمەڵایەتی و تەتریكەوە ڕێژەی كورد تێیاندا كەمبۆتەوە بۆیە ھەمیشە ئەو شارە بەجوگرافیا گەورانەی كورد دەنگەكانیان بۆ حزبی حاكم دەچن، جگە لەتەتریك كردن عەڕەب و لازو توركی عەلەوی و چەند نەتەوەیەكیتریان لێ نیشتەجێ كردوون، جگە لەوەش خەڵكی ئەم شارانە خەریك كراوە بەپیشەسازیەوە، ئەمەش ھەستی نیشتمانی و نەتەوەیی، ڕوحیەتی بەرەنگاری داگیركاریان لەناو براوە. ھەدەپەش وەك حزبەكانیتری توركیا دەڵێت: ئیستانبۆڵ شارێكی گرنگەو یەكلاكەرەوەیە بەڵام لەبنەڕەتدا بۆ ھەدەپە وانیە، چونكە نفوزی شارەوانی و حوكمی محەلی ئەو حزبە لە ئیستانبۆڵ نیەو تەنھا دەتوانێت لەناوچە كوردنشینە چڕەكان دەنگ بھێنێت، دەرچوونی كاندیدەكانی پەرلەمان لەمێتڕۆپۆلە توركیەكان ئەوە ناگەیەنێ كە HDP بتوانێ شارەداریەك دەستەبەر بكات چونكە بازنەی ھەڵبژاردنە محەلیەكان لەبازنەی شار واتا بازنەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیلایەتەكان بچوكتریش دەبێتەوە، ھەر مەركەزو ئیلچەو قەسەبەیەك بازنەیەكی تایبەتی ھەڵبژاردنە. حزبەكانی وەك MHP و CHP لەناوچە كوردیەكان بەشێوەیەكی گشتی لاوازن، تەنھا AKP دەتوانێ دەنگی كاندیدەكانی پەرلەمان و تەنانەت شارەداریش مسۆگەر بكات، لەكۆی ٢٢ بازنەی ئیلایەتەكانی جوگرافیای كوردانی باكور جەھەپەو مەھەپە ناتوانن ھیچ مەركەزێك ببەن، تەنھا چەند ئیلچەو قەسەبەیەكی بچوك نەبێت، بەڵام ئاكپارتی دەتوانێ زۆرینەی ڕەھای شارەوانیەكانی ١٠ شاری گەورە (ئیلایەت)ی كوردان و شارەوانی ناوەندی شاری بەدلیس ببات. جگە لەتەتریك و ھۆكارەكانیتر HDPش كێماسی خۆی ھەیە لەوەی كەناتوانێ نیوەكەیتری شارەوانیەكانی باكوری كوردستان ببات، ئەویش پشتگوێخستنی ئایینە لەمەبدەئی حزبدا، ڕاستە ھەندێ ئاینزاو سەرپۆش بەسەری كاندید كردووە بەڵام لەجەوھەری حزبدا دین بەڕاددەیەكی زۆر تەرك كراوەو علمانیەت و كۆمۆنیزم بەسەریاندا زاڵە، لەو دواییانەشدا كۆمەڵگەی توركیا زیاتر بەرەو دینداری دەڕوات بەكوردو تورك و پێكھاتەكانیترەوە. جگە لەسیاسەتەكانی ئاكپارتی كە نیوەی كوردانی باكوری كوردستان ھاوشانی تورك پێوە ڕەزامەندە. كوردانی توركیاش بەشێوەی ئێرە واتا باشور (كوردستانی عێڕاق) زیاتر پابەندن بەقائیدەوە، واتا ھەدەپەش نەیتوانیوە ڕزگاری ببێت لەحزبی قائید، ئەوەتا سەزای تەمەلی و پەروین بوڵدان ھاوسەرۆكانی ھەدەپەن بەڵام ھێشتا خەڵكی كورد لەتوركیا ئیعتڕافی پێنەكردوون و پابەندن بەسەرۆكانی زیندانیكراو، بۆیە تاڕاددەیەكی زۆر چالاكوانەكانی ھەدەپە وازیانھێناوە. ئەمەش كاریگەری نەرێنی كردۆتە ڕێژەی دەنگەكانی حزب، ڕاستە ئەمە خاوەندارێتی كردنە لەسەرۆك بەڵام سەرۆكەكانیش بەبێ چالاكوان و سیاسەتمەدارەكانیترو خەڵكی عەوام ناتوانن ھیچ بن. ئەوەی بەڕوونی دیارە لەم ھەڵبژاردنەدا ھەدەپە دەنگەكانی ڕەنگە لەكەمی بدات بەڵام بازنە بازنەبوونی ئیلچەو قەسەكان شارەوانیەكانی بۆ مسۆگەر دەكات، ئاكپارتیش فێڵێكیتری كردووە، ئەویش زیادكردنی شارەوانیە لەو ناچانەی كە دەنگەكانی خۆی تێدا زۆرترە لەحزبەكانیتر بەتایبەت ھەدەپە، چونكە لەناو كوردیەكاندا تەنھا ھەدەپە ڕكابەری ئاكپارتیە. ئاكپارتی جگە لەزیادكردنی شارەوانی قەییومیشی داھێناوە، كە ھەمان دەستەڵاتەكانی سەرۆكی شارەوانی ھەیە، كە لەناو شارەوانی ھەڵدەبژێردرێت و ڕاستەوخۆ سەر بەوەزارەتی داخیلیەیە، بۆ ئەوەی چاودێر بێت بەسەر شارەوانیەكاندا ئیدارەو دارایی شارەوانیەكانی بەتەواوی لەبن دەستە. ئەوەش وەسیلەیەكیتری بێ ئەرزشكردنی شارەوانیەكانەو كەمكردنەوەی دەستەڵاتەكانی سەرۆكی شارەوانیە.
ئاریان فەرەج عەببادی بە بیانووی ناكۆكی نەوتی لەگەڵ هەرێم، بڕینی موچەی فەرمانبەرانی درێژەپێدا كە پێش خۆی بە چاوساغیی زۆڵە كوردان و بۆ ملكەچ پێكردنی كوردستان پەیڕەوكرابوو. دوای ئەوەی سەری خۆی خوارد و دەرفەتێكی نوێ بۆ لێكگەیشتنی هەولێر و بەغدا هاتەپێش، یەك لەو پرنسیپانەی وەك سیاسەت و وەك یاساش پەسەندكرا، ئەوە بوو كە چیتر قوت و نان و موچەی خەڵك بە ناكۆكییە نەوتی و سیاسییەكانەوە گرێنەدرێن و پەنا بۆ سزادانی خەڵكی كوردستان نەبرێت. عەبادی كە دەرسی لە رابردوو وەرنەگرتووە و هێشتاش خوێنە شۆڤێنییەكەی جارانی تیا دەسوڕێ، بە پشتگیریی ئەوانەی دەیانەوێت بە بەدكاری و عەزیەتدانی میللەتی خۆیان بیسەلمێنن كە لە بەغدا دەسترۆیشتوون و هەولێر باش ناكات نایانخوێنێتەوە، پێدەچێ دیسان كلكیان لێكگرێدابێتەوە و بە هەمان نامەرد فورسەتییەكەی جاران خەریكی پیلانگێڕان وگێچەڵ بن بە موچەی خەڵكی ئازارچەشتووی هەرێم. ئەم بەدكاری و دژایەتییەی خەڵكی كوردستان، ئەگەرچی نەزۆك و بێ نەتیجەیە و لە كاتی زایعدایە و هیچی لێ شین نابێت، بەڵام ئاستی بوغز و كینە و دڵرەشیی كەسانی وەك عەببادی و هاوكوفەكانی و بێ حورمەتی ئەوانە نیشان دەدات كە لە پێناو بەدەستهێنانی دەسەڵات و ئیعتبار بۆ خۆیان، ئامادەن هەموو شتێك بفرۆشن. ئامادەن میللەتی خۆیان بخەنە تەهلوكەوە تا بە ناچاری حورمەتێكیان لێ بنێ كە شایستەی نین. ئەوانەی بەم پیلانەوە سەرقاڵن و دەستیان بە بڵاوكردنەوەی ترس و دڵەراوكێی بڕینی موچە كردووە، بە هەمان قەوانی رابردوو و بۆ هەمان مەرامی رابردوو كەوتونە خەتاباركردنی حكومەتی هەرێم كە گوایە بەهۆی رادەستنەكردنی نەوتەوە، دەبێتە سەبەبكاری دوبارە بڕینی موچەی خەڵك. لە هەمبەر ئەم پیلانە نەزۆك و نانەوەی ترس و نیگەرانییەدا، خەڵكی كوردستان دەبێ لەو راستییە دڵنیا بن كە موچەی خەڵك بە هیممەتی كوردپەروەران و دەسەڵاتدارانی نوێی بەغدا، لە یاسای بۆدجەی ئیتیحادیدا لە خیلافاتی نەوت جیاكراوەتەوە و مەترسی لەسەر نەماوە، ئەوانەش كە ئێستا پیلان لە موچەی هەرێم دەگێڕن، وەك جاران دەسەڵاتدار نین، خەڵكانێكی مایەپوچ و بایع موخەللەسی وەك عەبادی و ئەوانەن كە بە پیسكردنی سەرە رێی كانی، بوونی خۆیان دەسەپێنن.
کاروان عەلی شامار (١) شەش مانگ تێپەردەبێت بەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا وەلێ ھێشتا ھێزە سیاسیەکانی بەشدار لە کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەگەشتون بەرێکەوتن، ھۆکارەکان زۆرن بۆ پێکنەھێنانی حکومەت بارتەقای زیاتر لە پێداگری یەکێتی بۆ شەراکەتی راستەقینە گرفتەکانی ناوخۆی پارتی دیموکراتیش فاکتەرن بۆ نەسازانی لایەنەکان ! (٢) ئەو شەراکەتەی ھەنوکە یەکێتی داوای دەکاو پێداگری لەسەر دەکا بە ئیدیۆمێکی سادە واتە بەشداری راستەقینەی ئەو حیزبە لە سێکتەرەکانی دارایی و نەوت و ھێزە چەکدارەکان، یەکێتی سنورێکی جوگرافیای گەورەی لە ژێر دەستدایە ئەمە سەرباری مێژوەکەی و خەبات و قوربانیدانەکەی، ئەم فاکتانەش پێمان دەڵێ کە ناکرێ ھێزێکی وا گەورە پەرگیرکرێت و بەشداریەکی لاوازی ھەبێت لەحکومەتدا! (٣) جوڵەکانی ئەم دواییەی یەکێتی بۆتە جێگەی رەزامەندی و دڵخۆشی ھاونیشتیمانیان، ئەمەش بەھۆی درککردنیان بە دەرکەوتنی ئاماژە مەترسیدارەکانی لاسەنگی ھێز لە ھەرێمدا! کابینەی نوێ حکومەت گەر بەو شێوە پێکبھێنرێ کە پارتی دەیەوێ ئەوا ھاولاتیان زەرەرمەندی یەکەم دەبن و دواتریش ناوچەکە! چون سەرباری ئەو ناعەدالەتیە جوگرافی و ئابوریە کە لە زۆنی سەوز دروستکراوە بەبەراورد بە زۆنی زەرد لە زۆرێکیش لە فەرمانگە حکومیەکانی پایتەختدا بیرۆکراسیەتی ئیداری دەرھەق بە ھاوڵاتیانی ئەم دەڤەرە پەیرەودەکرێت! (٤) راستە پێکھێنانی حکومەت تارادەیەک دواکەوتووەو بەمەش جێکەوتەی ئابوری و کۆمەلایەتی و سایکۆلۆجی ھەبووە لەسەر ھاوڵاتیان، وەلێ مانەوەی ئەم دۆخە باشترە لەوەی ھەرچی جومگەو سێکتەری گرنگی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە بکەوێتە ژێر ھەژمونی تاکە حیزبێک و وەکۆی تەواوی حیزبەکانی تر میوان و سێبەر بن لە کابینەی نوێدا، وە چوار ساڵی داھاتوو ھەرێمەکەمان دەرگیری دەیان گرفتی ناوخۆی و دەرەکی بکرێ! (٥) حزبە تازەکانی سلێمانی لەسەرەتای دروست بونیانەوە ئەوەندەی فاکتەرن بۆ پاشخستنی سلێمانی ئەوەندە خەمی پێشخستنی پارێزگاکەو بەرژەوەندنی ھاونیشتیمانیان نەبووە، بێئاگا لەوەێ بەھۆی ململانێی سیاسیەوە ناوچەکە لە زۆرێک لە خزمەتگوزاریەکان بێبەش کراوەو نغرۆی قەیرانی جیا جیا کراوەتەوە. سادەتر بڵێین ئەو پلانەی وا لە ھەگبەی پارتیدایە بۆ تێکدانی ئاشتەوای کۆمەلایەتی و پاشخستنی زۆنی سەوز، کەخۆی ناتوانێ ئەنجامی بدات بە بەشێک لەو ھێزە پۆپۆلیستانەی دەکا! (٦) خولاصە، بەشداری و شەراکەتی راستەقینەی ( ی ن ک) لە حکمەتی ھەرێمدا واتە (خزمەتی زیاتری ناوچەکەو گەرانەوەی پارسەنگی ھێزو رێگری لە ھەژمونی تاک حیزبی و دەسەلاتی دیکتاتۆری و حوکمی بنەماڵەیی، ھەروەھا رێگری لە بردنی قوتی ھاونیشتیمانیان و مولزەمکردنی حکومەت بە رێکەوتن لەگەل بەغداو جۆرێک لە شەفافیەتی داھاتی نەوتو دەستەبەرکردنی چوار ساڵی ئاشتی و ئاوادانی خۆشگوزەرانی بۆ ھاوڵاتیان، وەلێ بە پێچەوانەوە ھەموو ئەگەرەکان ئاوەژوو دەبنەوە!
شێرزاد شێخانى دوو پياوى كهڕ ( گوێ قوڕس ) توشى يهكتر ئهبن ، يهكيان جانتايهكى بهدهستهوهيه ، ئهويتر لێى ئهپرسێ " ئهوه چييه كابرا ئهڵێى ئهچى بۆ كهركوك"؟ . ئهويش وهڵامى ئهداتهوه " نهوهڵڵا ئهچمه كهركوك" ! كابرا ئهڵێ " دهبڕۆ وامزانى ئهچيته كهركوك ". وهڵامى ئهداتهوه " نهوهڵڵا ئهچمه كهركوك "!!!. ئهمه حيوارى طوڕشانى پێ دهڵێن كه رێك دانوستانهكانى يهكێتى و پارتييه. ههردوولا ههولێرى وتهنى خۆيان " لهمهرغه " ناوه بۆ يهكترى ، واته لهبۆسهدان. ههردوو لاش باش ئهزانن هيچكاميان تهنازول بۆ ئهويتر ناكات ، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا درێژه به كۆبونهوهكانيان ئهدهن بۆ ئهوهى ئاوى روويان بپارێزن و نهكهونه بهر لۆمهى ميللهتهكهيان . ئهگينا بهقسهى وتهبێژهكانى ههردوو حيزب بوايه ، دهبوايه سێ مانگ پێش ئێستا حكومهت دابمهزرايهو پهرلهمان كارى خۆى بكردايهو، دونياش شامى شهريف بوايه . بهڵام ئهوه غرورى پارتييه كه نايهوێ سازش بۆ يهكێتى بكات لانيكهم بهقهدهر ئهوهى لهگهڵ بزوتنهوهى گۆڕاندا كردى لهم خولهدا . لهگهڵ ئهوهى پارتى باش ئهزانێ كه هيچ حكومهتێك بهبێ بهشدارى يهكێتى وهكو هێزى دووهمى سهر ساحهكه سهركهوتو نابێ ، بهڵام ئهو وهك ههموو جارێ ئهيهوێ بهشدارى يهكێتى تهنها رهمزى بێت ، لهم كابينهيهشدا گوێرايهڵى بێت ، به كورتييهكهى ( جانتا ههڵگرى ) سهرۆكى حكومهت بێت . راسته پارتى بهههر نرخێك بێت ئهيهوێ ئهمجارهيان كه مهسرور بارزانى حكومهت بهدهستهوه ئهگرێ و يهكهم ئهزمونيهتى لهحوكمرانيدا ، هيچ كێشهيهكى بۆ دروست نهكرێ ، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا نايهوێ تا ئهو رادهيه تهنازول بۆ يهكێتى بكات كه لهغروروههيبهت و مهكانهتى دابهزێنێ ، ئهمهش دوو شتى زۆر دژ بهيهكن ، بهتايبهتى ئێستا لهناو سهركردايهتى يهكێتى رۆڵى سهركردايهتيه تهقليديهكه لاواز بوهو ، نهوهى دووهمى يهكێتى دهسهڵاتدارن ، ئهمانهش مهلهفێكى ئهوتۆيان بهدهست پارتييهوه نيه تا گوشاريان بخاته سهرو بيانترسێنێ ، ياخود به پارهو مقاوهلات رايانكێشێته ناو ئهجينداكانى خۆيهوه . ئهوهى ئێستا لهئارادايه شكستى پرۆسهى دانوستانهكانه ئهگهر چى هێشتا ئيعلان نهكراوه ، بهڵام ههمو ئاماژهكان بهرهو ئهوهن كهوا ئهمدوو لايهنه ناگهنه رێكهوتن ، مهگهر پارتى فێلێكى گهوره بكات وهكو ئهوهى پێشترو لهخولى رابردوودا لهگهڵ گۆڕانى كرد . واته رێكهوتنێك بكات و دواتر ههڵێوهشێنێتهوه . لاى پارتى ئهم شتانهش زۆر ئاساييه ، چونكه بينيمان چۆن دواى ريفراندۆمى دهوڵهتى كوردى ريزيان بهست بۆ بهغداى موفليس و ، چۆن سهرۆكى پهرلهمانو وهزيرهكانى گۆڕانييان شاربهدهر كرد ، چۆن دواى رێكهوتنيان لهگهڵ هێزهكانى رۆژئاوا ، دهروازهكانيان بهسهرا داخستن . نمونهى تريش زۆرن . بهدهر لهم فێڵه پارتى هيچى بهدهستهوه نييه وهك دهسكهوتێك بيداته يهكێتى، بۆيه كۆبونهوهكانى ئهمدواييانه چهنديش درێژه بكێشن ، هيچىيان لێ شيين نابێ ، لێرهشدا هيچ بژاردهيهك لهبهردهم يهكێتيدا نهماوه تهنها جێبهجێكردنى پڵانهكانى ( ب ، ج ) نهبێ .. زياتر لهبيست ساڵه دوو ئيدارهيى لهههرێمى كوردستاندا بهحوكمى واقيع چهسپێنراوه ، ئهمهش حهقيقهته و كهس ناتوانێ نكووڵى لێبكات . ئێستاش دواى شكستى ههردوولا لهيهكخستنى ئيدارهى ههرێمو رێكخستنهوهى هێزهكانى پێشمهرگهو ئاسايش وناوخۆ ، كاتى ئهوه هاتوه ئهم واقيعه ببێته واقيعێكى ياسايى و بهشێوهيهك لهشێوهكان ئيدارهكان جيابكرێنهوه . لێرهدا دوو بژارده ههن كه واقيعييانهن ، ههردوكيشيان له پرۆژهيهكى يهكێتيدا جێگير كراون . بژاردهى يهكهم ، چهسپاندنى سيستهمى لامهركهزييهته بهشێوهيهك ، كه جۆرێك لهحوكمى زاتى بدرێته ئيدارهكانى زۆنى سهوز تا ئاستى دامهزراندنى حكومهتێكى ناوچهييش كه سهر به حكومهتى مهركهزى ههولێر بێت و بهشێك لهبودجهى ههرێمى بۆ دابينبكرێ ، بهمهش زۆربهى كێشهكانى ههردولا چارهسهر ئهبێت و قهوارهى ياسايى ههرێميش بهپارێزراوى ئهمێنێتهوه . بژاردهى دووهميش وهكو پارتييهكان ئهڵێن لهخراپترينهكهيان ، خراپهكهيه، ئهويش جياكردنهوهى ئيدارهى سلێمانييه بهپێى دهستوورى عيراق ، واته دامهزراندنى ئيدارهى دووهم له ههرێم كه خاوهن سهرۆكايهتى وحكومهتى خۆى بێت و سهر بهبهغدا بێت وهكو ئێستاى ههرێم . بهمهش كێشهى دهسهڵات وپۆست وپايهكان و دابهشكردنيان چارهسهر ئهبێ و ملمڵانێى دوو حزبه سهرهكييهكهش دائهمركێتهوه . بهحوكمى ئهوهى هيچ ئاسۆيهك نابينرێ بۆ رێكهوتنى پارتى و يهكێتى بۆ بهڕێوهبردنى ههرێم له قۆناغى داهاتوودا ، ئهم دوو بژاردهيه ئهگهر چى تاڵيش ين، بهڵام چارهسهرێكى واقيعيانهيه بۆ ئيدارهدانى ههرێمو دوورخستنهوهى لهشهڕو مڵمڵانيى توندى نێوان ئهمدو حزبه سهرهكييه ، چونكه هيچ بهدوورى نازانم پارتى ههروهك پێشتر لهگهڵ بزوتنهوهى گۆڕاندا كردى، ههمان شت دوباره بكاتهوه بهرامبهر بهيهكێتى و، رۆژێك لهرۆژان يهكێتيش لهههوڵير دهربكات و وهزيرهكانيشى فرێبداته پشت سهيتهرهى دێگهڵهوهو، ههرێم بگهرێنێتهوه سهر دۆخى ناوهڕاستى نهوهدهكان و ، دوو ئيدارهيى بهبريارى خۆى زيندوو بكاتهوه بهتايبهتيش ئهو زۆر پهرۆشى بهرژهوهندييهكانى ميللهتهوه نيه بهقهدهر بهرژهوهندييهكانى خۆى .
سەروەر عەبدولڕەحمان سەرباری تێبینی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و راگەیاندنی ئەنجامەكانی، شەش مانگی بەسەردا تێپەڕیوە كەچی هێشتا نە حكومەت پێكهاتووە و نە پەرلەمانیش كەوتۆتە كار. ئەوەی مەبەستی ئێمەیە لەم وتاردا سێ پاكێجەكەی یەكێتیە، كە لێكی گرێداون و وەك مەرجی رێككەوتن و بەشداریكردن لە حكومەتدا پێشكەشی كردووە، بەڵام پرسیار ئەوەیە كە ئاخۆ یەكێتی تاچەند مۆفەق بووە لە دەربڕین و تەرح كردنی هەر سێ پاكێجی (بەغدا، كەركوك، هەولێر) بەیەكەوەو بەم شێوازە: یەكەم: بەغدا: یەكێتی وەك حزبێكی سیاسی داوای موستەحەقاتی خۆی دەكات، هەروەك پێشتر و لە هەلبژاردنەكانی تر و كابینەكانی تردا زۆر بە ئاسانی وەك موستەحەقاتی خۆی چەندین پۆستی وەرگرتووە، بەڵام لە ئێستادا یەكێ لە مەرجەكانی یەكێتی بۆ بەشداریكردنی لە حكومەتی هەرێم وەرگرتنی پۆستی وەزیری دادە لە بەغدا، ئەمە لەكاتێكدایە بەحیساب لەبەغدا لەگەڵ زۆرینە رێك كەوتووە، هاوپەیمانێتیان لەگەڵ شیعە هەیە، دۆستی ئێرانن (كە هەیمەنەی بەسەر پرۆسەی سیاسی عیراقدا هەیە)، بالاترین پۆست كە سەركۆمارە بەدەست خۆیانەوەیە، كەچی ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە داوای ئەو پۆستە لە پارتی دەكەن، لەچەند هەولێكدا بۆ دانانی وەزیری داد سەركەوتوو نەبوون و عادل عبدالمهدی هاوپەیمان یان و هاوڕێی سەركۆمار ئەوەندەی گوێی بۆ پارتی گرت بۆ دانەنانی وەزیرەكەی یەكێتی نەخوێندەوە، ئێستاش سەرباری ئەم پێش مەرجەی یەكێتی و داواكردنی ئەم پۆستە لە پارتی، دیار نیە ئەو پۆستە بە یەكێتی دەدرێت یان نا، بەڵام لە هەردوو حاڵەتدا یەكێتی پۆستەكە وەربگرێت یان نا، پارتی براوەیە! بۆیە یەكێتی هەڵەی كرد لەو هەنگاوەیدا، ئەگەر نەیدەتوانی ئەو پۆستە وەربگرێت، قوربانی پێ بدابوایەو ئەو وەزیرەی نەویستایە باشتر بوو، نەك لەرووی سیاسیەوە خۆی بچوك بكردایەتەوەو بەم داوایەی خزمەتی بە پارتی بكردایە! دووەم: كەركوك: یەكێتی لە كەركوك نەك هەر زۆرینەیە بەلكو زۆرینەی دەسەلاتیشی بەدەستیەوە بوو، دوای 16ی ئۆكتۆبەریش كە پارتی لەكەركوك نەما، یەكێتی وەك خۆی مایەوە كە بە هۆكار و ئەنجامدەری رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەریش لەقەڵەم دەدرێتە، ئەگەر یەكێتی هۆكاری گێڕانەوەی دەسەلاتی ناوەند و حەشدی شەعبی بووە بۆ كەركوك و لەگەلیان رێك كەوتووە، ئەوە دەبوایە پاداشتەكەی وەربگرێت، خۆ ئەگەر رێكەوتنیش نەبووەو یەكێتی لەبەر خاتری خزمەتی كەركوك و خەلكەكەی ئەوەی كردووە، دیسانەوە ناكرێت بێ دەسكەوت لێی دەربچێت، ئەمە لەكاتێكدا یەكێتی بارەگایەكی مەكتەبی سیاسی و مەڵبەندو دەیان كۆمیتەو بارەگای جۆراوجۆری تری لەو شارەدا هەیە و پارتی هیچ بارەگایەكی نیە، یەكێتی لە هەلبژاردندا زۆرینەی كورسیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پارێزگاكەی بردووەو لەبەرامبەردا پارتی بایكۆتی پرۆسەكەی كردو هیچ كورسیەكی نیە، كەركوك سەربە ناوەندەو لە ناوەنیش یەكێتی سەركۆماری هەیە، دۆستی حەشدی شەعبی و لایەنە عیراقیەكانە، كەواتە یەكێتی بەو هەموو هێزەوەو پارتی بەو بچوكیەوە! كەچی یەكێتی لەپرسی دانانی پارێزگاری كەركوكدا وەك مەرجێك داوا لە پارتی دەكات رەزامەند بێت لەسەری و پێی بدات! هەرچەند دیار نیە هێشتا پارتی رازی دەبێت لەسەر مەرجەكەی یەكێتی یان نا، بەڵام لەمەشیاندا پارتی براوەیە، چونكە یەكێتی بەم سیاسەتەی سەلماندی كە زۆرینە بەهایەكی نیە لەبەرامبەر سیاسەتی پارتی، بەم سیاسەتەی مەسعود بارزانی كرد بە مەرجەعێك و پێی وتین سەرۆك بێت یا نا بڕیار هەر بۆ ئەو دەگەڕێتەوە! ئەمەش سیاسەتێكی هەڵەی یەكێتی بوو. باشتر بوو ئەو پێش مەرجەی ئێستا بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم دایناوە سەبارەت بە دانانی پارێزگارێكی یەكێتی بۆ كەركوك، لە بەغدا بیكردایە، ئەو ساتە بە هێزە عیراقیەكانی بگوتبایە كە بەشداری پرۆسەی سیاسیی عیراق ناكەم تا پارێزگاری كەركوك وەرنەگرم، بەڵام ئەو ساتە بڕیاربەدەستانی یەكێتی ئەوەیان بەخەیالدا نەدەهات و سەرمەستی هەڵپەی وەرگرتنی پۆستی سەركۆمار بوون، بەهەڵەداوان بەشداریان كرد و هەرچی ئیستیحاقی تری یەكێتی هەبوو كردیانە قوربانی پۆستی سەركۆمار! سێیەم: هەولێر: بەهۆی یەكلانەبوونەوەی یەكێتی و پارتی و داواكارییەكانی یەكێتیەوە، پێكهێنانی حكومەت دوواكەوتووە، یەكێتی داوای شەراكەتی راستەقینە دەكات! هەر لەسەرتاوە كۆمەلێك هەنگاوی هەڵەی نا، لە 18 ی شوباتدا بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمانی نەكرد و پێی وابوو پەرلەمان ناتوانێ كۆبێتەوە، بەڵام پارتی پەرلەمانی كۆكردەوەو دەستەی سەرۆكایەتیشی هەلبژارد و سەرۆكێكی پەرلەمانیشی دانا، یەكێتی كارتی دوو ئیدارەیی بەكاردەهێنا ئەویش كارتێكی سوتاو بوو، یەكێتی داوای پۆستی زیاتر و شەراكەتی راستەقینە دەكات كەچی زۆرینەی پۆستەكانیشی لەدەست داو گۆڕان وەریگرت، وەك (جێگری سەرۆكی هەرێم، وەزیری دارایی، ....)، ئەمە لەكاتێكدا گۆڕان لە خولی پێشوودا كە كاك نەوشیروان لە ژیاندا بوو و بە (24) كورسیشەوە، بەقەد ئێستا كە گۆڕان بێ كاك نەوشیروانەو كورسیەكانیشی بۆ نیوە (12) دابەزیوە، ئینجا زیاتری وەرگرتووەو ئەوسا ئەوەندە پۆستەی نەبووە! هەرچەندە وە ئەو كاتیش رێكەوتنی پێشوەختە لەنێوان پارتی و گۆڕاندا كرابوو و دواتر یەكێتی چوە پێشەوەو رێكەوت. ئەگەر یەكێتی پێی وایە هۆكاری ئەوە بووە كە گۆڕان بچێتە نێو حكومەتەوە تا لە رووی جەماوەرییەوە بیشكێنێت، هەڵە دەكات و ئەمەش راست نیە، چونكە گۆڕان پێشتر خۆی بڕیاریدا بوو هەر بەشداری حكومەت بكات، بەلكو یەكێتی بووە مایەی ئەوەی گۆڕان پۆستی زیاتری دەستبكەوێت، واتە یەكێتی بەم سیاسەتەی نەك نەیتوانی گۆڕان بچوك بكاتەوە بەلكو خزمەتی كرد. یەكێتی نەك هەر نەیتوانی هاوسەنگی رابگرێت بەلكو ئەوەی هەشبوو لەدەستیدا كە پێشتر دەوترا بەبێ یەكێتی حكومەت پێكنایەت. ئەوەتا هەلبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، دانانی ئەندامانی لیژنەكان، بەبێ یەكێتی كرا، یاسای سەرۆكایەتی هەموار دەكەن، دوو ئیدارەیی كارتێكی سوتاو، كەواتە ئەوە سیاسەتی هەڵەی بڕیار بەدەستانی یەكێتی بوو كە بووە هۆی ئەوەی هەیمەنەی یەكێتی بشكێنن و ئەو حزبە خاوەنی بڕیار و ستراتیج نەبێت و ئەوەی بەڕێوەی ببات و سیاسەتی دابڕێژێت تەنها بەرژەوەندی گروپ و كۆمپانیاكان بن. ئەگەر وا نیە بۆچی لەسەروبەندی ئەنجامە بەراییەكانی هەلبژاردنەكەدا كە رایگەیاند تەزویرێكی زۆر كراوەو هەمان كات بەبێ لایەنەكانی تر و لەگەل پارتی ئەنجامەكانی پەسەند كرد! وەك خۆیان دەڵێن: خۆیان عەیبدار كرد!؟ كەچی دواتر لەساتی دەسكەوتدا كێكەكەیان دا بە پارتی و گۆڕان! ئەگەر وانیە بۆچی سەرەتا كەسیان بیری كەركوكیان نەبوو؟ ئەوەی كە دوای كەوتبوون و شەڕیان لەسەری دەكرد تەنها پۆستی سەركۆمار بوو! ئەگەر دوێنێ مام جەلال هەبوو و دەیزانی لەكوێ شەڕدەكات و بۆچیش ئاشتی، هەموو هاوسەنگیەكانی لەبەرچاو بوو رایدەگرت، بەڵام ئێستا یەكێتی بێ مام جەلال كەسی نیە ئەم سیاسەتەی درێژە پێبدات، ئێستا نە دەزانن بۆچی شەڕ دەكەن و نە ئاشتیشیان بەرهەمدارە! هەر بۆیەشە پارتی بەو هەموو كەموكوڕی و سیاسەتە هەڵەیەی خۆیەوە یەكێتی بەدوای خۆیدا رادەكێشێ و بڕیار بەدەستەكانی چاوەڕێی كەرەمی بارزانی دەكەن تا رەزامەند بێت لەبەغدای سەركۆمار و زۆرینەی هاوپەیمانانی یەكێتی وەزیری دادیان پێ بدات! لە كەركوكی 16ی ئۆكتۆبەر و شەش كورسیی پەرلەمانی و زۆرینەی یەكێتی، چاوەرێی مەرحەمەتی بارزانین كە تەنانەت بەشداری پرۆسەی سیاسیش نەبووە تیایدا، كەچی چاویان لەدەستی كاك مەسعودە رەزامەند بێت لەسەر پارێزگارێك بۆیان! لەكوردستان داوای شەراكەتی راستەقینە دەكەن كەچی پارتی ئامادە نیە وەزارەتە سیادییەكانیان پێ بدات، بەتایبەت ئەوانەی تاپۆكانیان بەناوی پارتیەوەیە! ئەمانە هەمووی ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی ئەو بڕیار بەدەستانەن كە بوونەتە مایەی ئەوەی ئەم حزبە لەنێو فەشەلی سیاسیی خۆیدا بژی. باشتر بوو یەكێتی لە بری ئەوەی ئەم سێ پاكێجە لە كاتی بەسەرچوودا كێك گرێ بدات، لەكاتی خۆیدا كاری لەسەر بكردنایە، لەبەغدا وەزیری دادی كە پێ وەرناگیرێت، وازی لێ بهێنایە نەك لە بارزانی بپاڕێتەوە، لەسەر پارێزگاری كەركوك كە بە ئیستیحقاقی خۆی دەزانێت هەر لەسەرتاوە وەك مەرج لە بەغدا تەرحی بكردایەو بەشداری پرۆسەی سیاسی نەكردایە، نەك هەموو شتێك بكاتە قوربانی پۆستی سەركۆمار. لە هەرێمیش زیاتر بچوایەتە پێش و موستەحەقاتی خۆی بە تەواوی وەربگرتایەو بە هۆكاری پەكخستنی پرۆسەی سیاسی ناو نەبرایە.