پەیڕەو ئەنوەر (١) ئه‌مه‌ریكا و توركیا، لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی كاتی ناوچه‌ی ئارام و شێوازی به‌رهه‌مهێنانی جۆرێك له ئاسایش و دڵنیایی له به‌شیكی سووریا پرسێكی گه‌وره‌ی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری توركیایه. ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا و توركیا له رووی پێوه‌ندی و مامه‌ڵه و به‌یه‌كه‌وه‌بوون له‌گه‌ڵ یه‌كتر له ته‌نگژه‌دان. ته‌نگژه به مانای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌م دوو ئه‌كته‌ره به دوو ستراتیجی ته‌واو جیاواز و له‌یه‌ك نه‌چوو خۆیان پێشانی دنیا ده‌ده‌ن و رێسا هه‌رێمییه‌كان داده‌ڕێژن. دیاره توركیا به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌یه‌وێ له‌رێی سووریاوه جۆرێك له باڵاده‌ستی و ناسنامه‌ی هه‌رێمی بۆ خۆی بتاشێت و یاریی پێ بكات. له زۆربه‌ی دۆخه‌كاندا توركیا و ئه‌ردۆغان خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینن چۆن وه‌ك فۆڕمێك له ئیمپڕاتۆر و گه‌ڕانه‌وه بۆ دوێنێ و سنووره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م بگه‌ڕێنه‌وه. سووریا وه‌ك پانتایی و جیۆگرافیایه‌كی پڕ له ئه‌كته‌ر و پڕۆژه‌ی سیاسی جیاواز ئاسانتر ده‌رگه بۆ خه‌ون و خه‌یاڵی سیاسی توركیا ده‌كاته‌وه. بۆیه پێده‌چێت سووریا ئه‌مڕۆ وه‌ك دۆخێك ده‌ربكه‌وێت كه به‌شێك له هێزه گه‌وره نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كان بیانه‌وێت له‌ڕێیه‌وه ناسنامه و پێگه‌یان به‌ده‌ست بێننه‌وه، جووڵه و قورسایی سیاسی و سه‌ربازییان پێ زیندوو و تازه بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ك رووسیا له دوای به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه به‌هه‌مان خه‌یاڵ و دیدی سیاسی له سووریا خۆی داڕشته‌وه. توركیا ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر هه‌مان هێڵ و ستراتیجی رووسیا كار بكات و وێنه سیاسییه‌كانی خۆی جێگیر بكات، به تایبه‌ت كاتێك ئه‌ردۆغان به‌ته‌واوی بێ ئومێد ده‌بێت له یه‌كێتی ئه‌وروپا و خۆرئاوا، ناچار له ده‌رگه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌داته‌وه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ناسنامه هه‌رێمییه‌كه‌ی، گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردووی سیاسی و گه‌ڕانه‌وه بۆ میرات و جیۆگرافیای سیاسیی عوسمانیزم. ڕاستییه‌كه‌ی توركیا وه‌ك حه‌وشه‌ی پشته‌وه و باخچه‌ی پشته‌وه‌ی خۆی له ناوچه‌ی ئارام ده‌ڕوانێت، لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات و پایه‌كانی توركیای پێوه ده‌لكێنێت. ئه‌مه‌ریكا و توركیا هیچ ده‌زوویه‌كی ستراتیجی به‌یه‌كه‌وه‌یان نابه‌ستێته‌وه، بۆیه ناوچه‌ی ئارام خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی توركیا و ئه‌مه‌ریكا نییه. بگره پشوو و رێستێكی ته‌كتیكییه بۆ خوێندنه‌وه و خۆئاماده‌كردن بۆ داهاتووی سووریا و گۆڕانه‌كانی ناوی. (٢) ناوچه‌ی ئارام و چه‌مكی ئاسایش دیاره یه‌كێك له خه‌مه قووڵ و سیاسییه‌كانی توركیا له دوای ته‌نگژه‌ی سووریاوه، چۆنیه‌تیی به‌رهه‌مهێنانی چه‌مكی ئاسایش و دووباره دابینكردنی ئاسایش بووه بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی خۆی. له زۆربه‌ی دۆخه‌كاندا توركیا هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ی یه‌كسان كردووه به چه‌مكی ئاسایش و پرۆسه‌كه وه‌هایه كه توركیا گرفت و ململانێی سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌ن و ئه‌كته‌رێك هه‌بێت، خێرا رێسا و كرۆكی ململانێكه ته‌رجه‌مه ده‌كات بۆ ئاسایش و پرسه‌كه به ئاسایش ده‌كات. پێده‌چێت ئه‌م سیاسه‌ت و روانینه‌ی توركیا بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی كۆمه‌كی بكات تا هه‌م له ناوه‌وه و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی زیاتر بمێنێته‌وه و به‌رگری زیاتر بكات، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بونیاده سیاسی و ئایدۆلۆجییه‌كه‌ی لاواز نه‌بێت و به‌ره‌و له‌ناوچوون و رووخان هه‌نگاو نه‌نێت. دیاره رای گشتی توركیایش زیاتر هاوسۆزه له‌گه‌ڵ دۆخی به‌ئاسایشكردنی رووداوه‌كان و گواستنه‌وه‌ی رووداوه سیاسییه‌كان بۆ ناو چوارچێوه‌ی ئاسایش. پرسی كوردانی رۆژئاوای سووریا له دیدی توركیاوه یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێری سیاسی توركی و ئه‌ردۆغانه‌وه به ئاسایش ده‌كرێت. ناوچه‌ی ئارام بۆ توركیا جۆرێكه له ئاسایش و گه‌یشتن به ئاسایشی ناوه‌كی له‌ڕێی جیۆگرافیا و دیمۆگرافیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی. بۆیه توركیا وا بیر ده‌كاته‌وه نه‌بوونی ئاسایش و دۆخی ئه‌ناركیزم و پێكدادانه‌كانی باكوری سووریا، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ سنووره‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆی، فراوانبوونی ململانێكانی توركیا و دابه‌شبوونی زیاتری نێوان هێزه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی گرووپه ئیتنیكییه‌كان ده‌كات و به زمانێك قسه ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی زمانی توركبوون و ناسیۆنالیزمی توركی و تۆرانیزم. (٣) ناوچه‌ی ئارام و پرسی كورد وا بڕیاره ناوچه‌ی ئارام له سووریا له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه له چه‌ند پشتێن و بازنه‌یه‌ك پێك بێت. سه‌ره‌تا و بازنه‌ی یه‌كه‌م به چه‌ند كیلۆمه‌ترێك سوپا و سه‌ربازی توركی تێدا ئاماده بێت، له ناوچه‌ی دووه‌مدا هێزی ئه‌مه‌ریكی و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ئاماده‌بن، ناوچه‌ی سێیه‌م كه رووبه‌رێكی زیاتره له‌لایه‌ن كوردانی رۆژئاواوه به‌ڕێوه بچێت. ئه‌م شێوه دابه‌شبوون و ئه‌ندازه جیۆپۆڵه‌تیكییه‌ی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری توركیا بێبه‌شكردن و دوورخستنه‌وه‌ی توركیایه له ده‌ستڕاگه‌یشتن و ده‌ستبردن بۆ قووڵایی رۆژئاوای كوردستان كه توركیا هه‌مووكات به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایش و چوارچێوه‌ی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی داده‌نێت. ئه‌مه‌ریكا خۆی له‌ڕێی پشتێن و زۆنێكی تایبه‌ته‌وه له نێوان توركیا و كوردانی رۆژئاوا رۆڵ ده‌گێڕێت و پاسه‌وان ده‌بێت. توركیا وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ده‌وڵه‌تی و كوردانی رۆژئاوا وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی، ئه‌م شێوه كاركردن و به‌ڕێوه‌بردنه ئاڵۆز و پڕ مانایه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیه‌تی توركیا ئه‌وه‌نده ده‌ستكراوه نه‌كات له سووریا و ده‌رفه‌تی جووڵه و داڕشتنه‌وه‌ی رێساكانی زۆر پێ نه‌دات، چونكه توركیا خه‌ون به جیۆپۆڵه‌تیكێكی فراوان و هه‌ژموونێكی بێ ئه‌ندازه ده‌بینێت. هه‌ژموون به‌و واتایه‌ی رێ به توركیا نه‌درێت به‌ناوی ناوچه‌ی ئارام و دابینكردنی ئاسایشه‌وه، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سووریا و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له عێراق به‌یه‌كه‌وه گرێ بدات و به یه‌كتریان ببه‌ستێته‌وه. ڕاستییه‌كه‌ی خه‌ونی ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ناوچه‌ی ئارام جۆرێك له ده‌وره‌دانی كوردانی رۆژئاوای لێ بكه‌وێته‌وه و مه‌ودای په‌لوپۆهاوێشتنیان لێ بگرێت، یان له ڕووی جیۆپۆڵه‌تكییه‌وه بیانخنكێنێت.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن بیرمه‌ندان و پسپۆڕانی بواری سیاسه‌ت له‌ساده‌ترین پێناسه‌دا ، حیزبی سیاسی به‌به‌رئه‌نجامی یه‌کگرتنی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی که‌سانێک ده‌زانن که‌له‌پێناوی بیروباوه‌ڕێکی هاوبه‌شدا به‌پێی کۆمه‌ڵێک ڕێکارو یاسا‌و ڕێسای هاوبه‌ش کۆبونه‌ته‌وه‌و ، سیستماتیکی کارده‌که‌ن بۆ ئامانجه هاوبه‌شه‌کانیان ، به‌ڵام ( ماکس ڤیبه‌ر) له‌گه‌ڵ ئه‌م تێڕوانینه‌یدا بۆ حیزبی سیاسی ، ده‌ڵێت ڕه‌نگه هه‌ندێک جار هاوفکران له‌ناو گروپگه‌لی ده‌سه‌ڵاتخوازدا کۆببنه‌وه ، دیاره خه‌سڵه‌تی گروپه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانیش ئه‌وه‌یه که له‌پێناوی کێکی ده‌سه‌ڵاتدا ئاماده‌ن به‌ڕێکاری توند‌و نادیموکراسی و له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ، قه‌پاڵی گه‌وره له‌کێکه‌که بگرن و قۆرخی به‌ڕێوه‌بردن بکه‌ن . بۆیه کاتێک هه‌رهێزێکی سیاسی له‌مینبه‌رێکی بڕیار زیاتری هه‌بوو ، ئه‌وا تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی حیزب وون ده‌کات و ده‌بێت به‌که‌سگه‌لی ده‌سه‌ڵاتخواز . ته‌وافوقی سیاسی ڕێکارێکی گرنگی دیموکراسیانه‌یه‌و ، پێداویستیه‌کی گرنگی کایه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مڕۆی کوردستانه ، له‌کاتێکدا به‌ره‌نجامی کۆبونه‌وه‌ی هێزه‌کوردستانیه‌کان له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، به‌تایبه‌تی دواکۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی ( ٥ ی ئه‌یلول ) به‌ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر هه‌رسێ ستوونی ده‌سه‌ڵات له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بوو ، مایه‌ی دڵخۆشی و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی ئیراده‌ی پێکه‌وه‌کارکردنی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردن بوو له‌و پاریزگایه . ئاخر پێویسته هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌ف ، پێش قۆرخکاری و پۆستبازی ، له‌ئازاری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان و ، له‌مه‌زڵومیه‌تی ئه‌وشاره‌وه سه‌یری ته‌وافوق و به‌ڕێوابردنی شار بکا‌ت ، نه‌ک له‌چنینه‌وه‌ی پۆست و پله . هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه‌کی گرنگی کوردستانه ، هێمای گه‌وره‌ترین په‌لاماری مرۆیی و زوڵمی مێژووییه که حکومه‌تی عێراق به‌به‌رچاوی دونیاوه ئه‌نجامیدا ، خنکاندنی پێنج هه‌زار مرۆی ڕۆح سپی هه‌ڵه‌بجه له‌جرکه‌یه‌کدا به‌بۆنی سێو‌و سیانید هه‌مووکات ویژدانی مرۆڤه نیشتمان په‌روه‌ره‌کان داده‌چڵه‌کێنێت و له‌هه‌رپۆست و پله‌یه‌کدابین ده‌مانخاته به‌رده‌م ئیلتیزامی ئه‌خلاقی به‌ئاشته‌وایی و ، ده‌مانکاته‌وه به‌خادیمی مۆنۆمینته‌که‌ی ده‌رگای شار‌و ، ئازاره بی ئۆقره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه ، که‌چی ئه‌وه‌ی سه‌یره پارله‌مانتارێک به‌ناوی نوێنه‌ری شاره‌وه خه‌نجه‌ر له‌پشتی ئاشته‌وایی ده‌دات و ، ڕێکه‌وتنی براکان به‌گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ده‌بینێت و نامه‌یه‌کیش ئاراسته‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌که‌ی ده‌کات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی برایه‌تی و پێکه‌وه به‌ڕێوه‌بردنی شار ، ئاخر جه‌نابی پارله‌مانتار ( سێ ) کورسی ئه‌نجومه‌نێک که‌له ( بیستوپینج ) کورسی پێکدێت بۆ گه‌وره‌ترین هێزی سیاسی کوردستان و عێراق به‌زیاد ده‌زانێت و ، له‌نوسینێکی نامه‌سئولانه‌دا پارتی به‌مه‌ترسی و ، مه‌ترسیه‌که‌ش له‌وه‌دا چڕ ده‌کاته‌وه که‌هێزه‌کانی هاوئاوازی پارتی خاوه‌نی کورسی ده‌بن له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌داو ، یه‌کیتیش به ( شه‌ش ) کورسیه‌وه به‌ته‌نها ده‌بینێت ، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی به ( بیست‌ودوو ) کورسی پارله‌مانیه‌وه پارتی( شه‌ش ) وه‌زاره‌ت و چه‌ند ده‌سته‌یه‌کی کابنه‌ی نۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی پێبه‌خشیوه . ئاخر پارله‌مانتار کاتێک ده‌توانێت ئه‌رکی خۆی به‌جێبگه‌یه‌نێت که‌پرۆژه‌ی خه‌ڵک و شه‌قام بگه‌یه‌نێته ناو هۆڵی پارله‌مان و ، کاریش له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیانه بکا‌ت که ئاشته‌وایی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه ، دیاره ئه‌م ڕێکارو هه‌ڵوێستانه‌س شه‌ره‌فی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک به‌پارله‌مانتار ده‌به‌خشێت ، نه‌ک به پیچه‌وانه‌وه شه‌راکه‌ت و ڕێکه‌وتنی هێزه‌کان به‌مه‌ترسی بزانێت و ، به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکه‌وه داوای تێکدانی مۆبیلیزه‌ی ئه‌و شه‌راکه‌ته بکا‌ت ، که‌به‌ره‌نجامی ڕێکه‌وتنی درێژخایه‌نی هێزه سیاسیه‌کانه . ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا هه‌ڵه‌بجه ڕه‌مزی قوربانی و بێمروه‌تی به‌عس و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوبێت ، ئه‌وا باشترین وه‌فا خزمه‌تکردنی زیاتری ئه‌وشاره‌یه ، بۆیه ێیشنیار ده‌که‌م ئه‌وله‌ویه‌تی کاری ئه‌نجومه‌نی شار‌و پارێزگاره نیشمان په‌روه‌ره‌که‌ی و نوێنه‌رانی شه‌رعی خه‌ڵک و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌دوای داڕشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن ، داڕشتنه‌وه‌ی سنوری ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بێت ، هه‌تا قه‌زاکانی ( شاره‌زوور ، سیدسادق ، ێینجوێن ) بگرێته‌وه و ، کۆی ئه‌و داهاته زۆر‌و زه‌وه‌نده‌ی که‌له داهاتی مه‌رزه فه‌رمیه‌کانی ئه‌م ناوچانه‌دا ده‌ستده‌که‌وێت ، له‌ژێر چاودێری ووردی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا بخرێته خزمه‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و سنوره ئیدارییه‌که‌یه‌وه .
دانا مەنمی پێكهاته‌كان ماوه‌ی سێ خولی په‌رله‌مانییه ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له پێنج كورسییه‌وه بۆ ۱۱ كورسی زیادكراوه، كورسی پێكهاته‌كان به جۆرێك دابه‌ش بووه له په‌رله‌مان كه توركمان خاوه‌نی پێنج كورسین و مه‌سیحیه‌كانیش پێنج كورسی و ئه‌رمه‌نیش خاوه‌نی كورسییه‌كی په‌رله‌مانه، بۆهه‌ر گه‌مه‌یه‌كی سیاسی به‌هۆی ژماره‌ی كورسییه‌كانیانه‌وه پێكهاته‌كان رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گێڕن ، به‌ڵام بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پێكهاته‌كان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دان ئه‌ویش بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆبوونی پێكهاته‌كانه له په‌رله‌مانی كوردستان له خوله‌كانی تری په‌رله‌ماندا پێكهاته‌كان كاریگه‌ری پارتییان له‌سه‌ربووه‌وهاوكێشه‌كانیان بۆ پارتی ساغكردووه‌ته‌وه و ته‌رازوی پارتیان قورس‌تر كردووه ، هه‌ربۆیه نه‌یانتوانیوه بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن و خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیان بن . سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه‌یییه‌و نیمچه كراوه‌یه ،واته هه‌موو كوردستان یه‌ك بازنه‌یه و ده‌نگده‌ر ده‌توانێت ده‌نگ به كاندیدی هه‌رناوچه‌یه‌ك بدات كه ده‌یه‌وێت و ده‌توانێت كاندیده‌كه‌ش دیاریبكات به‌وپێیه‌ی سیسته‌مه‌كه نیمچه كراوه‌یه ، خودی یاسایی هه‌ڵبژاردنیش هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ پارتی ڕه‌خساندووه كه ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی كاندیدی پێكهاته‌كان بكات، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه پێكهاته‌كان ئه‌وه‌یه كه تۆماری تایبه‌تی ده‌نگدانیان به‌خۆیان نییه و ناوچه‌یه‌كی دیاریكراویان بۆ ده‌نگدان نییه . په‌رله‌مانی كوردستان به پێی بڕیاری ژماره یه‌كی ساڵی ۲۰۰٥ به‌رزترین ده‌زگای شه‌رعی و یاساییه له كوردستان ،باره‌گای به‌رزانی هیچ سیفه‌تیكی یاسایی نییه دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتیمانی نییه چونكه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان به بڕیارێكی حیزبی دروستكراوه‌و ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كان بكات ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌تا دێگه‌ڵه‌یه و ناچێته خانه‌ی نیشتیمانیه‌وه پیناسه‌ی نیشتیمانی هه‌ڵناگرێت، ئه‌م باره‌گایه بووه‌ته مۆڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی له حیزبه‌كانی تره‌وه ده‌خزێنه ناو پارتی وله‌سه‌ر كه‌وڵی خه‌ڵكی دڵسۆزی پارتی پله‌و پۆستی باڵا‌و ئیمتیازاتیان پێده‌به‌خشرێت، باره‌گای به‌رزانی زیاتر له دیوه‌خانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌چێت بۆ ده‌ركردنی پرسه‌نامه و په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌سعود به‌رزانی ده‌به‌ستێته‌وه به حیزب و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ، بۆبه یاسایكردن و شه‌رعیه‌تدان به‌م دیوه‌خانه حیزبیه پێویستی به كۆده‌نگی نیشتیمانی و به‌به‌رداكردنی به‌رگێكی یاسایی و ده‌ستوری هه‌یه كه ئیجماعی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر بێت. پارتی پلانی بۆ چوار ساڵی داهاتوو جیاوازه‌و نایه‌وێت جارێكی تر ئه‌و ئه‌زمونه تاڵه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مان دوباره بكاته‌وه ، پارتی جێگرێكی په‌رله‌مانی بۆخۆی بردووه‌و جێگرێكیشی داوه به توركمانه‌كان ، ئیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كێتی بێت یانیش گۆران ناتوانێت هیچ پرۆژه‌یه‌ك بخاته به‌رنامه‌ی كار‌و هیچ كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان ساز بكات بەبێ ڕەزامەندیی پارتی هیچ یاسا‌و بڕیارێك له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رناچێندرێت ، ئه‌وه‌ی توركمانه‌كان له‌په‌رله‌مان ده‌یكه‌ن به‌شداری سیاسی نییه ، به‌ڵكو كۆیلایه‌تی سیاسییه بۆ لایه‌نێكی سیاسی كه رێز له خواسته‌كانیان ناگرێت . خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان پارتی كۆنترۆڵی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردووه‌و هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی یاساداناندا ده‌سه‌پێنێت ، جگه له‌وه‌ی په‌رله‌مانی داماڵیووه له چاودێركردنی حكومه‌ت و مه‌رجیشی بۆ په‌رله‌مانتارانی لایه‌نه‌كانی به‌شدار بوو له حكومه‌ت داناوه كه ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت قڕو قه‌پی لێبكه‌ن !
هونەر تۆفیق هەڵەیە پێمان وابێت بارەگای بارزانی پێگەیەكی سیاسی داتاشراوی نوێ و نامۆیە بە دەستەڵاتی سیاسی لەهەرێمی كوردستاندا . بارەگای بارزانی پۆستێكی شەرعیەت پێدراوە لەلایەن پارلەمانی كوردستانەوە و پێكهاتووە لە ئەنجومەنێكی سیاسی باڵا لەلایەن مەسعود بارزانیەوە سەرۆكایەتی دەكرێت . ڕۆژی ٧ ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە سەڵاحەدین نوێنەری پارتە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان لەبارەگای بارزانی كۆبوونەوە . چەند بڕیارێكیان دەركرد : یەكێك لە بڕیارەكان ئەوەبوو ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم دروست بكەن و مەسعود بارزانی ببێت بەسەرۆكی ئەنجومەنەكە . هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا لەپاش دوو ساڵ لە داخستنی پارلەمان ، لەپێناو شەرعیەت وەرگرتن بۆ ئەنجومەنەكە ، پارلەمان كارابكرێتەوە . لە ١٤ ی ئەیلولدا پارلەمان كۆبوونەوە و شەرعیەتیاندا بە ئەنجومەنەكەی بارەگای بارزانی و رۆژی ٢٥ ی ئەیلولیشیان وەك رۆژی ڕیفراندۆم پەسەند كرد . لەپاش فەشەلی ڕیفراندۆمەكە ، ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لە بارەگای بارزانی كۆبوونەوە و بڕیاریاندا ناوی ئەنجومەنەكە بە ئیزافە و پێوەلكاندنی عێراقەوە بگۆڕن بۆ سەركردایەتی سیاسی كوردستان - عێراق . هەفتەیەك لەپاش ئەو ناوگۆڕینە . ئەنجومەنەكە لەبارەگای بارزانی لە ١١ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ دا كۆبوونەوە ، بڕیاریاندا جارێكی تر ناوی ئەنجومەنەكە بگۆڕن بۆ ئەنجومەنی باڵای سیاسی كوردستان و تا ئێستا بەهەمان ناوەوە ماوەتەوە . مەسعود بارزانی كە لەیەك كاتدا دوو بەرپرسیارێتی هەبوو ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی كوردستان ( بارەگای بارزانی ) و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش بوو . لە ١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ ، وازی لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم هێنا لەبەر ئەوەی ماوەی چەند ساڵێك بوو ویلایەتەكەی بەسەرچوو بوو . بەڵام لە پۆستەكەی تریان ( ئەنجومەنی باڵای سیاسی كوردستان ) لەبارەگاكەی خۆی مایەوە و تائێستاكەش بەردەوامە لە ڕاپەراندنی ئیشوكارە سیاسیەكانی ئەنجومەنەكەدا .
کاروان عه‌لی شامار ئنگلیزه‌کان کاتێک دەیانه‌وێ باس لە کەسێک بکه‌ن سەرەتا بە وەصفی کەسەکە دەستپێدەکه‌ن و دواتر ڕەخنەی لێدەگرن، وه‌لێ لەدوای خوێندنەوەو ئاشنابون بە دەیان دێرۆک و کتێبی مێژوی و سیاسی لەسەر شۆرشێ نوێ شتێکی ئەوتۆم بەرچاو نەکەوت کە گوزارە بکا لە مۆراڵی بەرزی شۆرشگێری و دڵسۆزی کاک بەختیار لەبۆ یەکێتی و خوێنی شەھیدان شایەنی گێرانەوە بێ! کەسێکیش کە زادەی رابردویەکی لەو جۆرە بێ مەحاڵە ببێ به پارێزه‌رو دڵسۆزی رێبازەکەی مام! لێرەیا بەکورتی باس لە چاره‌نوس و ئه‌و نەنگیانەی مەلا دەکەین کە لە شاخەوە تا دوا ئاکت و جوڵەی سیاسی ئەنجامیداوە، ئەوانە‌ش دەلاقەیەکی گەورەیان لەسەر ئەزمون و سه‌روه‌رییه‌کانی یەکێتی دروستکردووە! (1) جیابونەوه (ئنشیقاق) ھەر لەسەرەتای دامەزراندنی یه‌کێتیەوە بیروڕای جیاواز بونی هه‌بووە، به‌ڵام سەرباری جیاوازییەکان هه‌رکاتێک مەترسیه‌ک بۆ سه‌ر حیزبەکە دروستبوبێ سەرجەم ناکۆکیه‌کان لەلایەن بالەکانەوە وەلاوەنراون و به کۆده‌نگی روبه‌روی ته‌حه‌داکان بونه‌ته‌وه، بەڵام کاک به‌ختیار به‌بێگوێدانه مێژو خه‌باتی پڕ سه‌روه‌ری یه‌کێتی و لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆی و داروده‌سته‌که‌یدا ئاڵای شۆرشی له (ی ن ک)جیاکردەوە ئەگەرچی ئەو سەردەمە حیزبه‌که به قۆناغێکی دژوار‌و پڕ مه‌ترسیدا تێپەرده‌بوو، ئاکامی ئه‌و پەرتکردندەکه‌ش وێرای لاوازکردنی یه‌کێتی شەھیدبوونی دەیان پێشمەرگەی قارەمانی لێکەوتەوە! (2) دەستەواژەی ١٦ی ئۆکتۆبەر ده‌رئەنجامی ریفراندۆمەکەی بارزانی روداوی ١٦ی ئۆکتۆبەری بەدوای خۆیدا ھێنا، لەو روداوەشدا به‌هۆی به‌رگری جوامێرانه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی زیاتر له پەنجا گیانفیدا شەھیدکران، به‌هۆی زۆری ژماره‌ی هێزه عێراقیه‌کان و ھەبونی باشترین جۆری چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی به‌به‌راورد به ھێزی پێشمه‌رگه، نه‌توانرا پێش بەداگیرکاریەکەیان بگیرێ، وەلێ بە حیکمه‌تی چه‌ن سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کێتی توانرا پلانێکی گەورەی پارتی و ئیقلیمی بۆ خاپورکردن و به حه‌له‌بکردنی خاکی کوردستان پوچەڵکرێتەوە، کەچی کاک بەختیار راسته‌وخۆ له‌سه‌روبه‌ندی روداوه‌که‌داو لەبری بەرگری و وه‌فاداری بۆ خوێنی به ناحه‌قڕژاوی شه‌هیده‌کان، له که‌ناڵی روداوی زمانحاڵی پارتیه‌وه به‌یان نامه‌یه‌کی دژ به یه‌کێتی بڵاوکرده‌وه ته‌نها ئه‌و به‌یاننامه‌یه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی پارتی سه‌رجه‌م پلان و خیانه‌ته‌کانی خۆی پێ په‌رده‌پۆش بکا! دوابه‌دوای روداوه‌که‌ش لەبری په‌شیمانی کاک به‌ختیار شانازی دەکا بەوەی کە یەکەم کەس بووە دەستەواژەی 16ی ئۆکتۆبه‌ری داھێناوە! (٣) رێکەوتنی دەباشان جێبەجێکردنی رێکه‌وتنی ده‌باشانی نێوان یه‌کێتی و بزوتنه‌وه گۆران نه‌ک ھەر زەروریەتێکی ھەنوکەییە بگره له‌مێژه ده‌بوو ئه‌و دوو هێزه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا موبادەرەی یەکگرتنیان بکردایە، چون دەتوانرا به‌نزیکبونه‌وه‌ی ئه‌و دوو هێزه جارێکی تر هاوسه‌نگی هێز بگه‌ڕیته‌وه‌و دەڤەری سەوز خزمه‌تگوزاری زیاتری بۆ فه‌راهه‌م بکرایەو ئابوری ناوچەکەش لە داتەپین رزگاربکرایه، وەلێ ھەر کات پەیوەندی نێوان ئەو دوو ھێزە ئاسایی بوبێتەوەو لەرێکەوتن نزیکبوبێتنەوە کاک بەختیار بە ئیعازی پارتی و به کونفە یەکونێک ھەموو ریسەکەی کردۆتەوە بەخوری، باشتر بڵیین چاوگی رێکنەکەوتنی ئەو دوو ھێزەو ناجێگیری دۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەلایەتی ده‌ڤه‌ری سه‌وزو گەورەبونی ناسروشتی پارتی لە ئەستۆی مەلا به‌ختیاردایه! (4) سەروک کۆمار لەدوای کۆچی دوایی مام جه‌لال دۆخی ناوخۆی یەکێتی وەک پێویست نەبووەو ھەورازو نشێوی زۆری بەخۆوە بینیوە بەڵام لە دانانی سەرۆک کۆمار‌دا یەکێتی توانی براوەیەکی باشی یارییەکان بێ و سەرکەوتنێکی گەورە لەبەرامبەر پاریتیدا تۆماربکا، ئەم کۆدەنگیەی سەرکردەکان بوو به‌هۆی به‌رزبونه‌وه کێرڤی یەکێتی و تارادەیەکیش توانی ئیعتیباری ناوخۆی نێودەوڵەتیش بەدەستبێنێتەوە، به‌ڵام کاک به‌ختیار جارێکی تر بۆ مه‌رامی تایبه‌تی و رازیکردنی دڵی بارزانی هه‌وڵی ته‌واوی خستبووەگه‌ر بۆ سه‌رخستنی کاندیده‌که‌ی پارتی، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتارێک بۆی گێرامه‌وه له‌سه‌روبه‌ندی ده‌نگدان به کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار مه‌لا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه چه‌ن په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی لە دەنگدان بە (بەرھەم صالح) په‌شیمانکاته‌وه! (5) بانگه‌شە دژ بە یه‌کێتی و شەری دەرونی لەگەڵ کادیراندا لە سەروبەندی بانگه‌شه‌ی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان و بەغدایا کاک بەختیار به‌هۆی پۆسته‌که‌یه‌وه کا کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی بوو به‌رزترین پله‌و ده‌سه‌ڵاتی ئۆرگانی نێو حیزبه‌که‌یه ده‌بو بارته‌قای زیاتر له هه‌موو به‌رپرسه‌کانی تر کاری بۆ سه‌رخستنی لیستی سه‌وز بکردایه، به‌ڵام هیچ له ئاست به‌رپرسیارێتیدا نه‌بوو، وه‌هیچ ئاکتێکی پۆزه‌تیڤی نه‌بوو به ئاقاری سه‌رخستنی لیست وکاندیده‌کانی حیزبه‌که‌یدا، سه‌رباری ئه‌وه‌ش شایعەی دژ به یه‌کێتی دەکردو لەدەیان کۆرو سمیناره‌کانیدا به ئاشکرا باسی له که‌مبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورسی و دەنگەکانی یەکێتی ده‌کرد، به‌و جوڵانه‌ش جه‌نگێکی گه‌وره‌ی ده‌رونی به‌رامبه‌ر به لایه‌نگرو کادیرانی یه‌کێتی به‌رپاکردبوو به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان خۆبه‌خش و دڵسۆزی له ده‌نگدان به یه‌کێتی په‌شیمان کردبۆوه! (6) ئۆرگانی جیاواز و پاره‌ی یه‌کێتی بۆ دژایه‌تی یه‌کێتی کاک به‌ختیار له ئێستادا پلاتفۆرمی دابڕانی هه‌یه که وه‌ک ئۆرگانێکی جیاواز له‌نێو یه‌کێتیدا کارده‌که‌ن ئه‌مه سه‌رباری خاوه‌ندارێتی رۆژنامه‌و رادیۆ‌و میدیای فه‌رمی و سێبه‌ر، سه‌رجه‌م ئۆرگان و میدیاکانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گشتیه‌وه مووچه وه‌رده‌گرن و سپۆنسه‌ر ده‌کرێن، له‌بری ئه‌وه‌ی که‌ناڵه‌کانی بڵندگۆبن بۆ ده‌ستخستنه سه‌ر برینه‌کان و چاره‌سه‌ری بابه‌تی گرفته نێوخۆییه‌کانی حیزبه‌که رۆژانه له میدیاکانیه‌وه شه‌ری کۆنه‌قین دژ به کادیرانی یه‌کێتی ده‌کاو هه‌رجاره‌و تێكۆشه‌رێک ده‌کا به ئامانج. ئەو میتۆدەی ھەنوکە مەلا دژ به یه‌کێتی بەکاریدێنێ نەیارەکانیش بە کاری ناھێنن! مه‌لا له ئێستادا وه‌ک خۆی ده‌ڵێ ماڵگێڕی ماڵی خۆیەتی و له‌هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کی فه‌رمی حیزبه‌که‌یدا به‌شدارنابێ به‌ڵام ماڵه‌که‌ی بووه به وه‌کری کۆکردنه‌وه‌ی نه‌یاران و پلان‌داڕێژی دژ به یه‌کێتی و ره‌مزه‌کانی. (7) غەدر لە مام مه‌لا به‌ختیار لەدوا نوسین و که ته‌نها چوار ڕۆژ پێش ئیستا‌و له یادی خیانه‌تی 31ی ئابدا نوسی بوو، ده‌ڵی: (ئێمە لەگەڵ پارتیدا ڕێککەوتووین، کە نە ئێمە باسی سی و یەکی ئابی ئەوان و نە ئەوانیش باسی سەردەمی جەلالی ئێمە بکەن)، مەبەستی مەلا لەبەکارھێنانی ئەو جوملەیەدا تەنھا لەبیربردنەوەو پەردەپۆشکردنی خیانەتەکەیەو بەقەست دەیەوێ خیانەتێکی ھاوشێوە دروستکاو سەرجەم خەباتی مامی تیا بێماھیەت بکا. به‌داخه‌وه لینک و بەرژەوەندی ھاوبەشی کوره‌کانی مام له‌گه‌ڵ مه‌لادا، وایکرد که چاوپۆشی لێبکرێ (له‌سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمەت و غەدرانه‌ی که لەھەمبەر نیو سەدە لەخەباتی مامدا کردبوی). مام نەبوایە مه‌لا ھەرگیز نەدەبوو بەو سیاسیە که ئەمرۆ پێیگەشتووە، ئەمە یەکەمجار نییە کە غەدر لەمام دەکاو جه‌ندین جاری تریش و له جه‌ندین شوێنی جیاجیا بێ ئینصافانە گوزارە له خه‌بات و ماندوبونی مام جه‌لالی کردووە. (8) خولاصە، ئه‌وه‌ی مه‌لا ده‌یکاو ئه‌وه‌ی له هه‌گبه‌که‌یدایه به‌هه‌موو پێودانگێک دژایه‌تی یه‌کێتی و له‌که‌دارکردنی تێكۆشه‌ره‌کانیه‌تی، به‌شیکی زۆر له چاودێرانی سیاسی تا ده‌گات به دڵسۆزان و کادیرانی یه‌کێتی یه‌قین بون له‌وه‌ی که مه‌لا هه‌نوکه مه‌رام و ئه‌جندای لایه‌نی سیاسی تر له نێو یه‌کێتیدا جێبه‌جێ ده‌کات و ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی پارتێکی سیاسی تر دروست ده‌کات یاخود ده‌ڕواته نێو لایه‌نێکی سیاسی و به‌رده‌وام ده‌بێت له کاری سیاسی! ئاریشـه‌کان بۆ داھاتوو به‌جێده‌هێڵم تا ئەو کاتەی چاره‌نوسی کاک به‌ختیار به‌لایه‌کیاندا ده‌که‌وێ!
سەرتیپ وەیسی كەریم له كابینه‌ی ڕابردوودا، قوباد تاڵه‌بانی چانسێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی وه‌كو هاوڕێیه‌كی نزیك سه‌یری ده‌كردو خودی نێچیرڤان بارزانیش زۆر په‌یوه‌ست نه‌بوو به زۆر كاری حكومه‌ت و نه‌ده‌چووه ورده‌كاری بابه‌ته‌كان، هه‌ربۆیه زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی له سنووری زۆنی سه‌وز (یه‌كێتیی) دابوو به ناوبراو، جگه له‌وه‌ش یه‌كێك له خوێنده‌وارترین فه‌رمانبه‌ران له دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه ئامانج ره‌حیمی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوو، له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانیش به ته‌واوی پشیپێده‌به‌ست، هۆكار بوو بۆئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بچێته پێشه‌وه‌و موماره‌سه‌ی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به باشی بكات. له‌سه‌ره‌تای حكومه‌تی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی دوو هه‌زاره‌كانه‌وه، ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان سه‌رۆك و جێگر به‌سه‌ر هه‌ردوو زۆنی سه‌وزو زه‌رد دابه‌شكرابوو، سه‌رۆك كاره‌كانی سنووری خۆی و جێگریش كاره‌كانی سنووری خۆی ڕایده‌كرد. به‌پێی یاسایی هه‌ڵبژاردنی كۆنیش، سه‌رۆك و جێگری حكومه‌ت له‌لایه‌ن په‌رله‌مان ناولێنانیان بۆ ئه‌نجامده‌دراو پاشان ڕاده‌سپێردران بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام دواتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ر له‌پێكهێنانی كابینه‌ی ڕابردوو، له رێگه‌ی په‌رله‌مان به هاوكاری پارتی ئه‌و یاسایی هه‌مواركرده‌وه ته‌نها سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕا‌سپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، كه ئه‌مه‌ش بووه یه‌كه‌م ده‌ستپێك بۆ توانه‌وه‌ی ڕۆڵی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه زۆربه‌ی جار پشكی یه‌كێتیی بووه، ته‌نها له‌سه‌رده‌می دووساڵ حكومڕانی به‌رهه‌م ساڵح نه‌بێت، كه ئه‌وكات ئازاد به‌رواری له‌سه‌ر پشكی پارتی بووه جێگر. به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی ڕابردوو، قوباد تاڵه‌بانی به‌هۆی كه‌م شاره‌زایی له حكومڕانی، خودی خۆی به فه‌رمی داوای له سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد دسه‌ڵاته‌كانی جێگر كه‌مبكاته‌وه‌و له ڕاگه‌یاندراوێكیشدا ئه‌وكات ئه‌و خواسته‌ی خۆی نه‌شارده‌وه، به وته‌ی خۆی ئه‌مه‌ی له پێناو نه‌هێشتنی سیمایی دوو ئیداره‌یی كردووه، به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێك تێگه‌یشت هه‌ڵه‌ی كردووه‌و جێگر به ده‌سه‌ڵاتی كه‌م پیشه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی پله باڵایه، نه‌ك جێگری سه‌رۆك. قوباد تاڵه‌بانی له كابینه‌ی نێچیرڤان، ده‌سه‌ڵاتی ته‌نها به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت نه‌بوو، نێچیرڤان بارزانی به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی پێدابوو، زۆرجاریش به ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك كاره‌كانی ڕایده‌كرد، هه‌میشه له‌ژێر كاریگه‌ری نێچیرڤان بارزانی بوو، له مانگی كۆتایی حكومڕانی نێچیرڤان بارزانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به باشی به‌كارهێنا. تاڵه‌بانی بچووك له كۆتا ڕۆژه‌كانی حكومه‌تی نێیرڤان بارزانی و كابینه‌ی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك بڕیار‌و نوسراوی ده‌ركرد، كه به‌شێك له‌و نوسراوانه ڕه‌هه‌ندی ئابووریان هه‌بوو به‌شێكیشیان په‌یوه‌ست بوون به ڕه‌زامه‌ندی دارایی له‌سه‌ر هه‌ندێ پڕۆژه‌ی سنووری سلێمانی ، چه‌ند كه‌سێكیشی له رێگه‌ی دامه‌زراندن تایبه‌ته‌وه دامه‌زراند، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ هاتنی مه‌سرور بارزانی به‌شێك له‌و نوسراوانه له ئێستادا له دیوانی ئه‌نجومه‌ن و وه‌زاره‌تی دارایی ڕاگیران. له‌سه‌رده‌می نێچیرڤان بارزانیش، قوباد تاڵه‌بانی به‌ربه‌ست بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دروستده‌كرا، به‌تایبه‌ت له لایه‌ن نێچیرڤان ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی دیوان و وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام زۆرجار خه‌ڵك له نێوه‌نده‌دا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ده‌كرد، چه‌ند جارێكیش خودی خۆی له رێگه‌ی كه‌سانی دیكه‌وه داوای زیادكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كرد، چونكه به‌م دوایانه له ئه‌همیه‌تی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌یشتبوو، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت. له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی ڕابردوو، زۆربه‌ی ئه‌و نوسراوانه‌ی تایبه‌ت به سنووری سلێمانی و زۆرنی سه‌وز ده‌رده‌چوون، واژووی ناوبراوی له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه گۆڕاوه، ناوبراو له چوارچێوه‌یه‌كی زۆر ته‌سكدا ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ركابهێنێت و هیچ به‌رچاو ڕوونیه‌كیشی له‌باره‌ی داهاتووی پۆسته‌كه‌ی نییه. قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌ره‌تادا باوه‌ڕی وابوو، كه مه‌سرور بارزانی كه‌سێكی جدیه‌و كاركردن له‌گه‌ڵیدا ئاسانه، به‌وپێیه‌ی یه‌ك دووجار له‌گه‌ڵی دانیشتبوو، هه‌ربۆیه ئه‌و ته‌صه‌وڕه‌ی بۆ دروستببوو. له‌ماوه‌ی ئه‌و 50 ڕۆژه‌ی حكومرانی مه‌سرور بارزانی، بارودۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه كه‌وتۆته‌وه، له‌وكاته‌ی مه‌سرور بارزانی به‌ڕوونی به قوباد تاڵه‌بانی وت : ئه‌و ده‌یه‌وێت سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی نیوه به نیوه دابه‌ش ناكات له‌گه‌ڵ ناوبراو. مه‌سرور بارزانی، ڕاشكاوانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ئه‌و ده‌یه‌وێ ببێته كه‌سی یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیران سلێمانی و گه‌رمیان و ڕانیه، له‌به‌رامبه‌ریشدا قوباد ده‌توانێت ببێته جێگر له دهۆك و هه‌ولێر. مه‌سرور بارزانی تاوه‌كو ئێستا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌داوه‌ته‌وه قوباد تاڵه‌بانی و ئاماده‌ش نییه به هه‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رده‌می نێچیرڤان بارزانی، ناوبراو موماره‌سه‌ی پۆسته‌كه‌ی خۆی بكات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی مه‌سرور بارزان، قوباد تاڵه‌بانی به سه‌رۆكی حكومه‌تی ڕاگه‌یاندووه: كه پێنه‌دانی ده‌سه‌ڵات له سنووری نفوزی یه‌كێتیی ره‌نگه كێشه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت دروستبكات و مه‌كته‌بی سیاسی و خه‌ڵكی ده‌ستڕۆیشتوو له‌و ناوچانه ڕه‌نگه ئه‌مه‌یان پێی قبوڵ نه‌كرێت، به‌ڵام مه‌سرور بارزانی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆی ڕووبه‌رووی ئه‌و ته‌حه‌دایانه ده‌بێته‌وه‌و ئاماده‌نییه كێكی ده‌سه‌ڵات دابه‌شبكات. له دوای چرپاندنی ئه‌و په‌یامه به گویی جێگر، ناوبراو هیچ حه‌ماسێكی بۆ كاره‌كه‌ی نه‌ماوه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه لانیكه‌م به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌رگرێت، ئه‌گه‌ر وه‌كو پێشووتریش نه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵ و لینكه‌كانی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ. قوباد تاڵه‌بانی له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوو، جۆرێك له گۆشه‌گیركرابوو، هه‌ربۆیه له‌سه‌روبه‌ندی جه‌ژنی قوربان گه‌شتێكی خێزانی بۆ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا، بۆئه‌مه‌ش ویستی پرس به مه‌سرور بارزانی بكات، به‌ڵام نه‌یتوانیبوو به‌رده‌ستی بكات، ناچار له‌رێگه‌ی شه‌عبان چالی، به‌رپرسی نوسینگه‌ی مه‌سرور مۆڵه‌ته‌كه‌ی وه‌رگرت. دوای هاتنه‌وه‌ی له گه‌شته‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵێكی داوه به ڕاشكاوانه له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی دابنیشێت، تاوه‌كو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی رێكبكه‌ن، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك له لایه‌ن خودی مه‌سرور بارزانیه‌وه نه‌بووه، توانیویه‌تی ته‌نها له‌گه‌ڵ ده‌وربه‌ره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ئه‌و بابه‌ته بوروژێنێت. دانیشتنی ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش، یه‌كه‌م بینین هه‌ردوولا ده‌بێت دوای سێ هه‌فته له دابڕانی په‌یوه‌ندی له نێوانیان. له كابینه‌ی ڕابردوو، جگه له‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی فرسه‌تی هێنابوو له نه‌رمییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، به‌ڵام ستافی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌هێز نه‌بوون، تاوه‌كو كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ دروستببێت. ئێستا، مه‌سرور بارزانی تیمێكی له خه‌ڵكی خوێنه‌وارو گه‌نجی بردۆته ئه‌نجومه‌ن هه‌ر له سه‌رۆكی دیوان و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌ن، به‌م هه‌نگاوه‌شی هیچ ڕۆڵێكی ستافی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی یه‌كێتیان نه‌هێشتووه، له نێوشیان سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه ئه‌مه‌ش قوباد نیگه‌ران كردووه. له‌به‌رامبه‌ردا ستافی پارتی له ئه‌نجومه‌ن زۆربه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی و ئامانج ڕه‌حیم به‌كاریان ده‌هێنا هه‌موویان وه‌رگرته‌وه، به‌وپێیه‌ی سه‌رۆكی دیوان باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له دوای سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت. تاڵه‌بانی تازه تێده‌گات، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕیاری چوونی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم باشتربوو، چونگه مانه‌وه‌ی لای كۆنه یار ( نێچیرڤان بارزانی) ڕه‌نگه ڕۆڵ و پێگه‌ی له ئێستادا باشتربووایه، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌ڕووی یاسایه‌وه قوڕس نه‌بووایه‌و مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌شی شێخ جه‌عفه‌ریان پێی ڕازیبكرابووایه، یه‌كێك له پێشنیازه‌كان ئه‌وه‌بوو ناوبراو بارگه‌ی به‌ره‌و كۆنه هه‌وار تێگبنێت و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت جێبهێلێت.
لەتیف فاتیح فەرەج لەم رۆژانەدا كتێبی یەكەمی "حكومەتی گوند "ی تالیب حەسەنم دەخوێندەوە، كە دەڵێم كتێبی یەكەم ئەوە خۆی باسی كتێبی دووەمیش دەكات كە بە هیوام ئێستا دەرچووبێت ،لەوكتێبەدا كە لە 2002 تا 2014 6 جار چاپ و بڵاو كراوەتەوە ، قسە لەسەر ئەوە دەكات چۆن دەسەڵات دەكەوێتە دەست گوندیەكانی تكریت و هۆزی بێجات و ریشەو رایەڵەی ئەو كەسانەی عیراق بەرەو وێرانی و دواكەوتن دەبەن، من لێرەدا كتێبەكەشرۆڤە ناكەم و نامەوێت ببمە گێڕەرەوەی ناوەڕۆكی ئەوكتێبە ، بەڵام بە پێویستی دەزانم لە بەر رۆشنای ئەو كتێبە بپرسم ئەی ئێستا كێ دەسەڵاتی عیراقی بە دەستەوەیەو عیراق لە دوای 2003ەوە لە سایەی ئەم ملهوڕە تائیفی ومەزهەبی و قەبەلیانەدا چی بەسەر هاتووە . لە 2003ەوە تا نوسینی ئەم وتارە سەدان ملیار دۆلاری خەڵكی عیراق حەپەلوش كراوە ، عیراق لە دەوڵەتەوە كراوە بە كانتۆنی مەزهەبی ، هیچ سیمایەكی ژیار‌و شارستانیەت بە شارە گەورەكانی عیراقەوە نەماوە ، لەراستیدا بەشێك لەو كێماسیانە بە تایبەت لە بواری نەمانی ملیارەها دۆلار دا هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە ، ئەوە جگە لەوەی نەتوانراوە هەرێمی كوردستان یەكبخرێت بەو مانایەی جیاوازی لە زۆر بواردا لە بواری حوكمڕانیدا نەبێت ، هەروەها پێشمەرگەش نەكراوەتە سوپایەكی نیشتمانی ناحزبی وەك ئەوەی خەونی پێوە دەبینین ، وەك چۆن لە عیراقیش میلیشیای شیعەوسونەو توركمان و هی دیكە هەن . ئەوەی ئێستا لە عیراق دەگوزەرێت بریتیە لە حكومەتی بنەماڵەو مەزهەب و حزبی مەزهەبی و حزبی قەومی ، شتێك نیە بە ناوی حوكمڕانی مەدەنی و زۆربەی پۆستەكانبە پارە و ماستاوو شتی تر بە دەست دەهێنرێن ، ئەم پرسی كڕینی پۆست و كورسیە تا كەركوكیش هاتوەو تەنانەت لە نێوان كورد خۆیدا لە سەر كورسی فەرمانگەیەك كێبڕكێی ئەوەكراوە كامیان پارەی زیاتر دەدەن . لە نێو ئەم دۆخە تاریك و ناشرینەدا هیچ ئومێدێك نیە بۆ ئەوەی سبەینێ لە ئێستا باشتر بێت ، ئەگەر خراپترنەبێت ، ئەگەر عۆجەییەكان بە كارە ناجۆرو خراپەكانیان عیراقیان گەڕاندەوە بۆ سەت ساڵ دواتر، ئەوا مەزهەبی و قەبەلیەكان هەر بەوە نەوەستان و لەو دۆخەدا عیراقیان وەك ناشرینترین شێوازی حوكمڕانی هێشتەوە ، ئەوەبۆیە منبڕوام وایە ئەگەر تالب حەسەن هەڵوەستە لەسەر ئەم دۆخە بكات خەمبۆ كفندز دەخوات ، هەرچەندە ئەم پرۆسەی وێرانیە بەشی سەرەكی بەرهەمی عەقڵیەتی بەعسە كە هێشتا لە ناوماندا هات وچۆ دەكات .
کەمال چۆمانی دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی لە ١٩٩٢ مەسعود بارزانیی و جەلال تاڵەبانیی نەیانتوانی زۆرینە بەدەستبێنن، دواتریش رێککەوتن لەسەر پەنجا-بە-پەنجا، ئەنجومەنێکی هەشت کەسیی پێکهات بە ناوی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی کە هەشت کەس لە دو لایەنەکە نوێنەرایەتییان دەکرد. نە پارتیی و نە یەکێتیی قبوڵی دیموکراسیی و حوکمی قانونیان نەکرد، ئەنجامەکەی شەڕی ناوخۆ بو. لە ٢٠١٥ مەسعود بارزانی پارلەمانی داخست. دواتر ئەنجومەنێکی سەرکردایەتیی دروستکرد بۆ ریفراندۆم. ئەنجامەکەی شکستێکی گەورە بو لە مێژوی کوردستاندا. دابەشبون و لەدەستدانی خاک و ماڵوێرانیی بۆ نێوماڵی کورد. ئێستا دیسان مەسعود بارزانیی دەیەوێت ئەنجومەنێک دروستبکات کە خۆی سەرۆکایەتیی دەکات. لەلایەن دەستوپێوەندەکانیەوە بەردەوامە لە لۆبییکردن بۆ ئەو سەرکردایەتییە. ئەو بەڕێزە سەرەڕای ١٢ ساڵ لە سەرۆکایەتیی هەرێم کە نەیتوانی شتێکی ئەوتۆ بکا لە مێژویدا شانازیی پێوە بکا، سەرەڕای ئەوەی ئێستا کوڕەکەی سەرۆکایەتیی حکومەت دەکات و زاوا و برازاکەشی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات، کەچی هێشتا دەیەوێت دەستەڵاتەکان بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە. ئەو دەشیەوێت دەستەڵاتەکانی نێچیرڤان بارزانیی بەتەواوی لاواز بکا‌ت لە بەرژەوەندیی کوڕەکەی، مەسڕوڕ بارزانیی. کوڕەکەشی بەدڵنیایی ئەوەی دەوێت. محەمەدی حاجی مەحمود لە دەنگی ئەمریکا دەڵێت هەمو حیزبەکان ئەو ئەنجومەنەیان دەوێت. دیارە قسەشی لەگەڵ کۆسرەت رەسول کردوە کە هەندێک ئەندامی سەرکردایەتییش لەوێ بون. ئایا ئەنجامی ئەو ئەنجومەنە چ شکستێکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنێت؟ حیزبە سیاسییەکانیش پێناچێت دژایەتیی بکەن چونکە ئەوانەی ناویان ئۆپۆزسیۆنە و ئەوانەشی پێشتر ئۆپۆزسیۆن بون سوێیان دەبێتەوە بۆ وەرگرتنی پارچەیەک لە کێکەکە! ئەرکی هەمو لایەکە دژ بەو ئەنجومە بوەستێتەوە کە ئامانجی کوشتنی دەزگا شەرعیی و دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانە.
د. شۆڕش حاجی ئەڵقەی چوارەم: ژورەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بزوتنەوەی گۆڕان هەر لە سەرەتاوە وەک حیزبێکی مۆدێرن‌و جیاواز دەستی بەکارکردن کرد‌و لەنێوان ئۆرگانەکانیدا شێوازێکی نوێی لە بەڕێوەبردنی کاری حیزبایەتی‌و کاری بەیەکەوەیی لە کوردستانی عیراق داهێنا. یەکێک لەو داهێنانانە کاری دامەزراوەیی‌و کارکردن بو لەسەر بنەمای زانستی. هەروەها سودوەرگرتن لە توانای خەڵکی پسپۆڕ لە بوارە جیا جیاکانی حوکمڕانی‌و کاری پەرلەمانی، ئەگەر ئەو کەسانە لە ریزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بن یان لە دەرەوەی گۆڕان، کارێکی جوانی تری گۆڕان بو. بایەخدان بە توێژینەوەی زانستی بو بە یەکێک لە پایەکانی کارکردنی بزوتنەوەی گۆڕان. یەکێک لە کارە سەرکەوتوەکانی کاک نەوشیروان‌و دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دروستکردنی ژوری تایبەتمەند بو بە کاری حیزبی‌و پەرلەمانی‌و حوکمڕانی. رێکخەری ئەو ژورانەش کرانە بەشێک لە جڤاتی نیشتیمانی، کە باڵاترین ئۆرگانی بڕیاردەری بزوتنەوەی گۆڕانە. هەروەها کاری ژورەکان تێکهەڵکێشی یەکتر کران‌و هەمویان بەیەکەوە وەک یەک تیم کاریان بۆ یەک ئامانج کرد، کە بریتی بو لە داڕشتن‌و سەرخستنی پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان. لە هەمان کاتدا شێوەیەک لە سەربەخۆیی کارکردن بۆ هەر ژورێک دەستەبەر کرا. ئەو ژورانەی بزوتنەوەی گۆڕان کە دروستکران بریتی بون لە: ژوری هەڵبژاردن، ژوری حکومەت‌و پەرلەمان، ژوری پەیجوری، ژوری یاسایی، ژوری رەوەندی کوردی، ژوری پەیوەندی دیپلۆماسی، ژوری پەیوەندی سیاسی، ژوری رۆژنامەوانی، ژوری کارگێڕی‌و دارایی‌و ژوری ناوچە دابڕاوەکان. هەر یەک لەم ژورانە پەیڕەوی ناوخۆی تایبەت بەخۆیان داناوە، کە تێیدا پەیکەری ژورەکەو ئەرک‌و شێوازی کارکردنیان دیاریکردوە. هەمو ژورەکان بەیەکەوە ئەرکێکی گەورەیان ئەنجامداوە، کە بریتیە لە دەسنیشانکردنی ئامانجەکانی گۆڕان‌و چەسپاندنی دیدو پەیامی گۆڕان‌و گەیاندنیان بە خەڵک، لەرێی میدیا‌و هەڵسوڕاوو رێکخستنەکانی گۆڕانەوە. هەروەها ئەرکی نەخشەدانان‌و دابینکردنی پێداویستیە‌کانی گەیشتن بەو ئامانجانەو ئیدارەدانی جوڵانەوەکەش هەر لە ئەستۆی ئەو ژورانە بوە. کاک نەوشیروان‌و دامەزرێنەرانی گۆڕان بۆ دروستکردنی ئەو ژورانە سودمان لە ئەزمونی چەند حیزب‌و رێکخراوێکی سیاسی لە وڵاتە پێشکەوتوەکانی دنیا وەرگرت. رێوشوێنی دەسنیشانکردن‌و دانانی رێکخەری ژورەکانیش لە دەستوری ناوخۆی گۆڕاندا لەسەر بنەمای پسپۆڕی‌و شارەزایی لەو بوارە دانراوە. بۆیە ئەگەر رێکخەری گشتی‌و خانەی راپەڕاندن بەباشی لە ئەرک‌و گرنگیی ئەو ژورانە تێبگەن‌و رێنماییەکان وەک خۆی پەیڕەو بکرێ، لە دانانی رێکخەری ژورەکاندا زۆر کەم بوار بۆ دەستەگەری‌و مەحسوبیەت‌و مەنسوبیەت دەمێنێتەوە. هەمو ژورەکان پێش نەخۆشکەوتنی کاک نەوشیروان تا ئەندازەیەکی زۆر کارەکانی خۆیان بەباشی رادەپەڕاند. کۆکردنەوەی زانیاری‌و پێشکەشکردنی بیرۆکەی نوێ‌و خوێندنەوەو هەڵسەنگاندن بۆ روداوەکان‌و پێشبینی واقیعیانە بۆ بارودۆخی سیاسی‌و ئابوری یەکێک بون لەو پایە گرنگانەی کە بزوتنەوەی گۆڕان بڕیار‌و هەڵوێستی خۆی لەسەر بنیات دەنا. گەیاندنی پەیامی گۆڕان لەرێی میدیا‌و لەڕێی رێکخستنەکانەوە لە کوردستان‌و لە هەندەران لەگەڵ رێنوێنی‌و بەدواداچون بۆ کاری تیمەکانی پەرلەمان‌و ئەنجومەنی پارێزگا‌و حکومەت لەرێی ئەو ژورانەوە بوبونە هۆکارێکی بەهێز بۆ دروستبونی متمانەی خەڵک بە بزوتنەوەی گۆڕان. ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکان‌و یەکلاکردنەوەی سکاڵاکانی ناوخۆ‌و دادگاکان لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان‌و پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی‌و دیپلۆماسییەکان، کە لەلایەن هەندێ لەو ژورانەوە دەکران، یارمەتیدەرێکی بەهێز بون بۆ سەرخستنی پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان. بەڵام لە ئێستادا ئەو دامەزراوە گرنگە وەک جاران کاراو چالاک نیە. تۆ بڵێی رێکخەری گشتی‌و خانەی راپەڕاندن‌و جڤاتی نیشتیمانی بایەخ بەو دامەزراوەیەی گۆڕان نادەن، یان هەر لە بنەڕەتدا لە گرنگیی رۆڵی ئەو ژورانە تێنەگەیشتون؟ لاوازبونی ئەم فاکتەرە کاریگەرە لە کاری گۆڕاندا پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان‌و دواڕۆژی جوڵانەوەکەی خستۆتە بەردەم دوڕیانێکی چارەنوسسازەوە. هەر بۆیە ئەرکی جڤاتی نیشتیمانی‌و ئۆرگانەکانی تری گۆڕانە کە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم حاڵەتە بکەن‌و بەشێوەیەک چارەسەری بکەن کە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بزوتنەوەی گۆڕان‌و گێڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان. هەڵسەنگاندنی بابەتیانە بۆ ئەدای ژورەکانی بزوتنەوەی گۆڕان یەکەم هەنگاوی تەندروست دەبێ لە پرۆسەی سودوەرگرتن لەو ژورانە. دیارە کە زۆربەی رێکخەرو ستافی ئەو ژورانە پاڵپشتێکی بەهێز بون بۆ جوڵانەوەکەو ماندونەناسانە شەونخونیان کردوەو لە کارەکانیان سەرکەوتو بون. بەڵام هەندێکی تریان کەمتەرخەم بون لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان‌و بەشێک بون لە هۆکاری شکستی گۆڕان‌و رەنجاندنی دڵی هەڵسوڕاوانی گۆڕان‌و نائومێدکردنی بەشێکی دەنگدەرانی گۆڕان. بۆیە پێویستە پرەنسیپی سزا‌و پاداشت لەمەڕ سەرکەوتویی یان کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ئەرکی ئەو ژورانە بەوردی پەیڕەو بکرێ. نابێ بەهەمان کلتوری ناو هەندێ لە حیزبەکانی تر شکستخواردو پاداشت بکەین‌و سەرکەوتو سزا بدەین. لە ئێستادا، نزیکەی، نیوەی ئەو ژورانە رێکخەریان نیەو پەیکەری رێکخراوەیی بەشێکیان تێکچوەو ناتوانن وەک پێویست ئەرکەکانیان راپەڕێنن. ئەگەرچی چەندین جار لە کۆبونەوەی خانەی راپەڕاندن‌و جڤاتی نیشتیمانی‌و جڤاتی گشتیدا راشکاوانە باسی ئەم حاڵەتە ناتەندروستەمان کردوەو زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی‌و خانەی راپەڕاندنیش لەگەڵمان هاوڕا بون لە زەرورەتی چارەسەرکردنی کێشەی ژورەکان‌و کاراکردنەوەیان. هەروەها جڤاتی نیشتیمانی بڕیاریداوە کە ژورەکان پڕ بکرێنەوە. بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکراوە. گرنگە هەموان ئەو راستییە بزانن کە ئەو ژورانەو رێکخەرو ئەندامەکانیان بۆ سەرخستنی پەیامی گۆڕان دروست کراون‌و دەسنیشان کراون. بۆیە نابێ کاراکردنەوەی ئەو ژورانەو پڕکردنەوەی شوێنی رێکخەرو ئەندام ژورەکان بەنەفەسی دەستەگەری‌و بۆ مەبەستی تایبەت‌و ئەجێندای شەخسی بەکار بهێنرێ. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ شرۆڤەکاری ئەمریکی مایکڵ رۆبن، هات بۆ سلێمانی. ئێوارە بەیەکەوەو بەبێ مەوعید چوینە لای کاک نەوشیروان لە ماڵەکەی لە عەلی ناجی. بەڵام ئەو ئێوارەیە نەمانتوانی سود لە سەردانەکەمان وەرگرین، چونکە هەم کاک نەوشیروان میوانی تری هەبوو هەم مایکڵ شەو لە شوێنێکی تر مەوعیدی هەبو. بۆ بەیانی لەگەڵ مایکڵ لە بیناکەی خوارەوە سەردانی ژورەکانی رەوەندی کوردی، هەڵبژاردن، یاسایی، پەیجوری، دارایی‌و کارگێڕی، ناوچە دابڕاوەکان، رۆژنامەوانی‌و سایتی سبەی مان کرد. هاوڕێیانی ئەو ژورانە باسی کارەکانی خۆیان بۆ کردین. دواتر چوینە بیناکەی سەرەوەو لەوێ سەردانی ژوری حکومەت‌و پەرلەمان‌و هەندێ لە هاوڕێیانی ئەوێمان کرد‌و هاتینەوە خوارەوە بۆ لای کاک نەوشیروان. کاک نەوشیروان بە ئینگلیزی لێی پرسین: چیتان کرد؟ منیش پێم گوت کە چوین بۆ هەمو ژورەکانی بینای خوارەوەو چوینە بیناکەی سەرەوەش. هەروەها گوتم بە مایکڵم گوتوە کە ئەم بینایەی خوارەوە شوێنی فەنکشنی(کارکردنی) گۆڕانە. کاک نەوشیروان بە ئینگلیزی پرسی: ئەی بیناکەی سەرەوەت چۆن بۆ وەسف کرد؟ مایکڵ وەڵامی کاک نەوشیروانی دایەوەو لە قسەکانیدا وشەیەکی کوردی _ فارسی لەناو رستە ئینگلیزیەکە بەکارهێنا، چونکە مایکڵ زمانی فارسی دەزانێ. مایکڵ تێیگەیاند کە مەبەستی ئەوەیە بینای سەرەوە دیوەخانی گۆڕانە. کاک نەوشیروان بەو قسەی مایکڵ زۆر پێکەنی. دواتر مایکڵ بە کاک نەوشیروانی گوت کە دروستکردنی ئەو ژورانە کارێکی زۆر تەندروست‌و مومتازە، بەڵام لێی پرسی: ئایا تۆ دڵنیای لەوەی هەمو هاوڕێکانت لە گرنگیی ئەو ژورانە تێدەگەن‌و سودی لێ وەردەگرن؟ کاک نەوشیروان گوتی: بەڵێ، ئومێدەوارم ئەوانەی ئێستاش لە کاری ئەم ژورانە تێناگەن‌و بە گرنگیان نازانن دوایی بۆیان دەرکەوێ کە ئەم ژورانە زۆر گرنگن.
نەوزادی موهەندیس • پێشەكی : لە مێژە گوتراوە وڵاتی چین و ماچین وڵاتێكی گەورە و فراوانە و خاوەن سروشت و ڕووبەرێكی فراوانی خاك و گەورەترین وڵاتی گۆی زەویە لە ڕووی چڕی دانیشتوان و ئاشكراشە ئەم وڵاتە پان‌و بەرینە خاوەنی گەلێك تایبەتمەندی و دەوڵەمەندی زۆر وزەوەندی سروشتی و مرۆییە كە گەر بەهەموو تواناكانی خۆی بكەوێتە سەر پێیەكانی و هەنگاوبنێت و دەستبەجوڵە بكات و لەو ماتی و سستی و بێدەنگی و دۆخی سڕبونەوەی دەربچێت ئەوە بەدڵنیاییەوە پێش هەموان دەكەوێت و دەبێتە مەترسی بۆ سەر هەموان، چونكە پێگە و جێگە و توانای لەبن نەهاتووی بەهێزی هەیە كە وادەكەن ببێتە زلهێزێكی زەبەلاحی دونیا،كە وەك ئەو ورچە وایە كە هێشتا خەو بەرینەداوە و بێ جوڵەیە بەڵام ئاشكرایە كە گیانەوەرێكی وەكو ورچ لە ڕووی گەورەیی جەستە و لاشە و بەهێزی تواناكانیەوە هەركات بیەوێت بوەستێتە سەر پێیەكانی و بەرەنگاری بكات و بەرەو پێشیشەوە هەنگاو بنێت كەم گیانەوەری تر بتوانێت ڕێگەی پێبگرێت. بۆیە چینیش وەكو ئەو ورچە وایە كە لە ئێستادا هێواش هێواش خەریكی دەستكردنە بەجوڵە و وەخەبەرهاتنەوە و ئەم جوڵە و بەئاگاهاتنەوەشی هەر لەئێستاوە بۆتە جێگەی نیگەرانی و ترسی زۆرێك و لەناویشیاندا زلهێزەكانی دونیا لە ڕوسیا و تەنانەت ئەمریكا و ئەوروپیەكانیش. • پرسیار لێرەدا ئەوەیە ،ئەم هەموو ترسە لە چین بۆچی؟ بۆ ئەم پرسیارە كورتە پێویست بەوەڵامێكی دوور و درێژ دەكات بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لەتوانا مادی و مرۆیی و پلان و بەرنامە و ودونیابینی چین تێبگەین و بەرچاومان ڕوونبێت لەكاتی بەراووردكردنی چین بە زلهێزەكانی تر و ئەوسا بڕیار بدەین و وەڵامی پرسیارەكەشمان چنگ بكەوێت كە چین چ مەترسیەك دروست دەكات بۆ هەموان و تەواوی دونیاش. • ناسینی كۆماری میللی چین كە لە 1/10/1949 وە دامەزراوە • لەڕووی جوگرافیا و پێگەی جیۆپۆلەتیكیەوە: 1. وڵاتی چین دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی كیشوەری ئاسیاوە 2. پایتەختەكەی شاری پەكینە 3. ڕووبەری زەویەكەی بە گشتی 6ر9 ملیۆن كیلۆمەتر دووجایە كە سێیەم یان چوراهەم وڵاتە لەڕووی فراوانیەوە لە دونیادا. 4. لە 22 هەرێم و 5 ناوچەی ئۆتۆنۆمی و 4 شارەوانی كە ڕاستەوخۆ بەڕێوەدەبرێن و 2 ناوچەی بەرزتر لە ئۆتۆنۆمی كە هۆنگ كۆنگ و مەكاوە پێك دێت. 5. یەكەم وڵاتی جیهانە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە كە 1 ملیار و 388 ملیۆن كەسە. 6. چین 17 هەمین وڵاتی جیهانە لەڕووی بونی جۆرەها گیانەوەرەوە. • لەڕووی سیاسیەوە 7. سیستەمی حوكمڕانی تاك حیزبە كە بریتیە لە حیزبی شیوعی چینی.ئایدۆلۆژیای و فكری ماوی و سۆسیالیستی پیادە دەكات. 8. چین ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكانە. 9. چین ئەندامە لە ژمارەیەك ڕێكخراوی گەورە و گرنگی جیهانیدا وەك : (( ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی و دووەم وڵاتە لەدوای ئەمریكاوە ،ڕێكخراوی ئاپیك،ڕێكخراوی بریك، ڕێكخراوی شانگهای،ڕێكخراوی كۆمەڵەی 20 ، و گەلێكی تریش)). • لەڕووی ئابوریەوە: چین لەماوەی نێوان ساڵانی 1949 تا 1978 سیستەمی ئابوری هاوشێوەی یەكێتی سۆڤیەتی جاران داڕشتبوو كە بەشێوەی سەنتڕالیزم بوو بەشێوەیەك كۆمپانیا و بازاڕی تایبەت و ئازاد نەبوون و سەرمایەی تایبەتیش بوونی نەبووە.دواتر سیستەمی ئابوری تێكەڵاو ((حكومی و تایبەت)) و تایبەتكردنی زەوی كشتوكاڵی پیادەكرد،بەم هۆیەوە 70جار لە پێشتر گەشەی زیاتری كرد و هانی وەبەرهێنانی دەرەكی درا،چاو‌دێر دەوڵەت كەمبۆوە،گرنگی زیاتر درا بە بازرگانی دەرەكی،گرنگی زیاتر درا بەخوێندن لە ئەمریكا و ئەوروپادا، بەم شێوەیوەی ئابوریە چین گەشەی كرد‌و. 10. ئابوری چین بەدووەم ئابوری بەهێز دادەنرێت لە جیهاندا. 11. گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری كاڵا‌و كەلوپەلە. 12. دووەم وڵاتی گەورەی هاوردەكاری كەلوپەلە. 13. داهاتی تاك 18119 دۆلارە. 14. كۆی داهاتی ساڵانە 23350230198209 تریلیۆن دۆلارە. 15. ڕێژەی بێكاری زۆر كەمە و دەگاتە 5% لەساڵی 2014دا. 16. ڕێژەی هەڵاوسان دەگاتە 1ر2% لەساڵی 2016دا. 17. لەڕووی گەشتیاریەوە چوارەم وڵاتی جیهانە كە لەساڵی 2009دا 9ر50 ملیۆن گەشتیار ڕووی تێكردوە. 18. چین گەورەترین وڵاتی بێگانەیە كە گەورەترین قەرزی داوەتە ئەمریكا.بەبڕی 5ر801 ملیار دۆلار بەشێوەی سەنەداتی گەنجینەیی. 19. 3 هەم وڵاتە كە وەبەرهێنانی دەرەكی تیادایە. و بەهەمان شێوەش وەەبەرهێنان لەدەرەوەی چینیش دەكات.و بۆتە 6 مین وەبەرهێن لە دونیادا. 20. خاوەنی بیرۆكەی ژیاندنەوە و بوژاندنەوە و گەشەپێدانی ((ڕێگای ئاوریشمە))كە كیشوەری ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقیا بەیەكەوە دەبەستێتەوە و بەزۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكەدا تێپەڕ دەبێت و بەمەش لەڕووی بازرگانی و كەلتوری و فەرهەنگیەوە چین هێندەی تر خۆی بەدونیا دەناسێنێت و لەڕێگەشیەوە هەژموونی خۆی دەسەپێنێت. • لەڕووی سەربازیەوە: 21. چین خاوەن جبەخانەیەكی ئەتۆمی دانپیادانراوە.ویەكەم تاقیكردنەوەی ئەتۆمی لەساڵی 1964دا ئەنجامداوە،و یەكەم مانگی دەستكردیشی لەساڵی 1970دا هەڵداوە بۆ ئاسمان،چین لەساڵی 2003وە بوە سێهەم وڵات كە مرۆڤی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كردوە. 22. سوپای ڕزگاری میللی چین یەكەمە لەڕووی خزمەتەوە و گەورەترینە لەسەر ئاستی جیهان.و ژمارەی 5ر2 ملیۆن سەربازە كە لەخزمەتدان.كە لەهێزی وشكانی و ئاسمانی و دەریایی و ئەتۆمی ستراتیژی پێكهاتوە. 23. چین دووەم وڵاتە لە ڕووی گەورەیی بودجەی بەرگریەوە.ساڵی 2009 بڕی 8ر77 ملیار دۆلار بوە ،بەڵام ئەمریكا دەڵێن چین بڕی بودجەی ڕاستەقینەی بەرگری ئاشكرا ناكات ئەگینا لە ساڵی 2008دا لەنێوان 105 بۆ 150 ملیار دۆلاردایە. • لەڕووی وزەوە 24. چین لەڕووی بەكارهێنانی وزەوە گەورەترین وڵاتە.و بەڕێژەی 70% پشتدەبەستێتە سەر بەكارهێنانی خەڵوز لە وەدەستهێنانی وزەدا. ئەمەش بۆتە هۆی پیسبوونی ژینگە لە ئاو و هەوادا.چین 20-30 شاری هەیە كە پیسترین ژینگەیان هەیە لەسەر ئاستی دونیادا. • لەڕووی تەكنەلۆجیاو زانستەوە 25. چین دووەم گەورەترین بودجەی هەیە بۆ توێژینەوە و گەشەكردن لە جیهاندا كە 136 ملیار دۆلارە.بەشێوەیەك 926000 توێژەر هەن و لەمەدا تەنها ئەمریكا لەپێشەوەیەتی بە بونی 3ر1 ملیۆن توێژەر. 26. چین گەورەترین بەكارهێنەری مۆبایل و ئەنتەنێتە لە جیهاندا و 700ملیۆن كەس بەكاریان هێناوە لەساڵی 2009دا. 27. چین گەورەترین بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا. 28. 17 زانكۆی بەناوبانگی چین لە لیستی زانكۆ بەناوبانگەكانی جیهاندان. • بەم شێوەیە دەبینین توانا ئابوری و سەربازی و سروشتی و مرۆییەكانی چین گەلێك گەورەن و بەهێزن و هەر ئەمەش وایكردوە كە زۆرێك لە ئەكادیمیەكان و چاودێرە سیاسی و ئابوری و سەربازیەكان چین وەك زلهێزێكی ئایندە ببینن.چونكەچین لەساڵی 1978وە دەستیداوەتە بەرنامە و پلانێكی چاكسازی و سیستەمی بازاڕی تاڕادەیەك ئازادی گرتۆتە بەر و بەم هەنگاوەشی چین بۆتە ئەو وڵاتەی كە خێراترین هەنگاوی گەشەكردنی لە جیهاندا هەڵهێناوە.چین تا ئێستا و لەگەڵ ئەوەی كە ڕێوشوێنە توندە ئابوری و كۆمەڵایەتیەكانی خاوكردۆتەوە،بەڵام هێشتاش ئازادیە سیاسیەكانی بەپێی یاسا ڕێكخستوە كە توندن و بواری پیادەكردنیان هێشتا زۆر تەسك و تەنگەبەرن.بەڵام تاڕادەیەكی زۆر باش جێگیری سیاسی و ئابوری و ئەمنی تیادا بەرجەستە كراوە لە سایەی سیاسەتە دیپلۆماتیە هێواش و لەسەرخۆ و بێدەنگەكەیەوە كە ڕێگری كردوە لە خراپبوونی پەیوەندی ناوچەیی و نێودەوڵەتیەكانی و ئەمەش بۆخۆی وایكردوە كە چین بەهێواشی هەنگاو بنێت بەرەو زلهێزبون و بەهێزبوونی لەسەر گۆڕەپانی دونیادا لەهەموو بوارەكانی سیاسی و ئابوری و سەربازی و فەرهەنگی و وەرزش و كەلتور و زمان و ...هتد. • بەڵام سەرەڕای ئەم هەموو دەسكەوت و گەشەكردن و بەهێزبونەش،چینیش وەكو هەموو وڵاتێكی تری فرە نەتەوە و ئاین و مەزهەب و،جیاوازی كەشوهەوا و خاك و دیاردە سروشتیەكانی ترەوە ،بێكێشە و سەرئێشە نیە،كە بونەتە هۆی زیانگەیاندنی گەورە بەتوانا و هێزی چین و بونەتە هۆی دروستكردنی مەترسی گەورە بۆ ئایندەی چین و پلان و بەرنامەكانی بۆ ئایندە و بۆ بوون بە زلهێزێكی زەبەلاح،لەو كێشانەش بریتین لە: 1.كەمی ئاو 2. وشكبونەوەی خاك 3.پیسبوونی ژینگە 4.توانەوەی ڕووبارە بەستەڵەكەكان 5.گێژەڵوكەی خۆڵاوی 6.زیادبوونی دیاردەی بە بیابان بوون كە ساڵانە پانتایی 1 ملیۆن فەدان كە یەكسانە بە 4000 كیلۆمەتر دووجا زەوی لەدەست دەدات. بۆیە هەموو ئەم كێشە و گرفتانە بونەتە ڕێگر و ئاڵنگاری گەورە بۆ هەرچی زووتری پێشكەوتن و گەشەكردنی زیاتری وڵاتی چینە،چونكە ڕووبەڕووبونەوەی هەموو ئەم كێشانە پێویستی بەبودجە و توانای مادی و مرۆیی گەورە هەیە كە ئەمەش بۆخۆی بەزیانی گەورەتر دەشكێتەوە و پێویست دەكات ڕێگە چارەی گونجاو و پێویست و خێراییان بۆ بدۆزرێتەوە. • هۆكاری سەركەوتنەكانی چین لە چیدایە؟ گەلێك هۆكار هەن بۆ ئەم هەموو گەشە و پێشكەوتنە گەورەیە تەنها لەماوەی نزیكەی 70 ساڵدا،ئەوانیش: 1. بوونی بەرهەمێكی زۆر و نرخێكی هەرزان. 2. بوونی دەستی كاری هەرزان. 3. بوونی ژێر خانێكی باشی ئابوری. 4. بوونی ئاستی مامناوەنجی لە تەكنەلۆجیا و شارەزایی و بەرهەمی كوالێتی بەرز تاڕادەیەك. 5. پیادەكردنی سیاسەتێكی ئابوری گونجاوی حكومەت بۆ سەرجەم كەرت و بوارەكان. 6. هەرزانی نرخی دراوی چینی((یوان)). • هەرچەندە تاكو ئێستا حكومەت و دەوڵەتی چین ڕاستەوخۆ خۆی سەرپەرشتی هەردوو كەرتی(( وزە و پیشەسازیە قورسەكان))دەكات،بەڵام لەبەرامبەریشدا ڕێگە و كارئاسانی زۆری كردوە بۆ كەرتی تایبەت،ئەوەتا: • 30ملیۆن كۆمپانیای تایبەت هەیە،كە بە ڕێژەی 33 %بۆ 70% بەرشدارن لەبەرهەمی نیشتیمانی گشتیدا. • بازاڕی پشكەكانی چین پێنجهەمە لە دونیادا وەك متمانەیەك بە بەهێزی ئابوریەكەی. • چین پێگەی 29 هەمینی هەیە لە كێبڕكێ نێودەوڵەتیەكاندا .بەشێوەیەك 37 كۆمپانیای چینی چونەتە لیستی 500 كۆمپانیای گەورە و بەناوبانگی جیهانیەوە((گلۆباڵ فۆرست)) لەساڵی 2009دا. • لە 10 كۆمپانیای زەبەلاحی دونیای لەڕووی ئابوری و وزە و بانكی و پیشەسازی و مۆبایلدا چواریان كۆمپانیای چینین. • 93% دانیشتوان دەخوێنەوە و دەنوسن. • ناوەنجی تەمەن 73 ساڵە. • تەنها 10% ی دانیشتوانەكەی لەژێر هێڵی هەژاریەوەن. • لەچیندا 825000 كەس زۆر دەوڵەمەندن و 100 ملیۆن كەسیش لە ئاستی مامناوەندی دەوڵەمەندیدان. • لەدوای یابان دووەم وڵاتە لەبەكارهێنانی كاڵای خۆشگوزەرانیدا بەڕێژەی 5ر27% لەسەر ئاستی جیهان. لەكۆتاییدا ،دەردەكەوێت كە چین چ وەك وڵات و چ وەك كۆمەڵگایەكی خاوەن شارستانیەتی كۆن و دیرێن و خاوەن مێژوو و دەسەڵات و فەرهەنگ و كەلتورێكی دەوڵەمەند و بەم جێگیریە سیاسی و گەشە ئابوری و بەهێزی سەربازی و ئەتۆمی و فراوانی ڕووبەر و زۆری ژمارەی دانیشتوانی لە ئایندەیەكی نزیكدا ببێتە زلهێزێكی زەبەلاحی زۆر بەتوانا و بچێتە مەیدانی كێبڕكێ لەگەڵ یەكەم زلهێزی دونیادا كە ئەمریكایە و چیدی لە جوغز و چوارچێوەی ناوچەیەك یان كیشوەرێكی بەرتەسك و بچوكدا نەمێنێتەوە و سیاسەتی بێلایەنی و پشوودرێژی وبێدەنگی و كەنارگیری توڕهەڵبدات و بەوپەڕی تواناكانیەوە بێتە ڕیزی یەكەمی كیبڕكێ نێودەوڵەتیەكانەوە و بون و هێز و توانا و مەترسیەكانی خۆی پیشانی هەموانیش بدات،و سەدەی بیست یەكەم بكاتە سەدەی خۆی هەروەك چۆن ئەمریكا لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوە هێواش هێواش هاتە پێشەوە و جێگەی بە گەورە زلهێزەكانی ئەوكاتی دونیا لە بەریتانیای مەزن و فەڕەنسا و ڕوسیا چۆڵكرد و خۆی كردە یەكەمین و دەمڕاست و بڕیار بەدەست و تاك جەمسەری بەهێزی دونیای سەدەی بیست و تاكو ئێستاش ،زۆر دوورنیە چینیش هەمان ڕۆڵ و هەمان سیناریۆی ئەمریكا دووپات بكاتەوە. بۆیە هەق وایە وڵاتانی ناوچەكە و ئاسیا و كوردیش لەو نێوەندەدا هەر لە ئێستاوە هەوڵی خۆگونجاندن و نزیكبونەوەی زیاتر بدەن لەگەڵ ورچە بەخەبەرهاتوەكەی چیندا ،گەر بیانەوێت لەم سەدەیەدا كارێك یان هەنگاوێك بەرەو پێشەوە بنێن و هەوڵبدەن بۆ وەدەستخستنی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی سەربەخۆ،ئەوەی ئەمریكا و ئەوروپیەكان و ڕوسەكان بۆ كوردیان نەكرد لەسەدەی بیستدا و دوژمنایەتی حكومەتی مەلیك مەحمود و كۆماری مەهاباد و شۆڕشەكانی ئەیلول و نوێی كوردی‌یان دەكرد و تائێستاش بەڕەوای نابینن كە كورد وەك نەتەوەیەكی دێرین و مافخوار و خاك دابەشكراو دوای 100 ساڵ خەبات و قوربانیدان ببێتە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی،بەڵكو چینیەكان لەسەدەی بیست و یەكەمدا خەونە لە مێژین و دێرینەكەی بۆ وەدیبێنن.
مەریوان وریا قانع لە پەیوەندیدا بە ژنەوە، کۆمەڵێک چەمکی گرنگ ھەن، تا ئەمڕۆ نەبوون بە بەشێکی لە کایەی ڕۆشنبیریی ئێمە کە ڕەنگە بتوانن ھەندێک بینینی جیاواز بخەنە سەر ئەو دۆخەی ژنان ئەمڕۆکە لە کۆمەڵگای ئێمەدا لەناویدا دەژین. لەوانەش بۆ نموونە چەمکەکانی misogyny، واتە ”ژننەفرەتیی“، یان ڕقبوونەوە لە ژن و نەفرەتلێکردنی. یاخود چەمکی سێکسیزم، sexism، بە مانای کردەی دروستکردنی فەرق و جیاوازیی لەسەر بنەمای ڕەگەز و لەوێشەوە ھەڵاوێردەکردن بەرامبەر بە ئافرەتان لەسەر بنەمای مێ بوونیان. ھەردوو چەمکەکە پێویستیان بە چاندنێکی بەرفراوان لەناو ڕۆشنبیریی ئێمەدا و لەناو سیستمی پەروەردە و سیستمی ئەخلاقیی ئێمەدا ھەیە. ”ژننەفرەتیی“ دیاردەیەکی دێرینە و لە زۆربەیا کۆمەڵگاکانی جیھاندا بە فۆرم و شێوازی جیاواز ئامادەیە. نەفرەت و ڕق بەرامبەر بە ژن نەفرەت و ڕقێکی قووڵە بەگشتیی و لەو ژنانە بەتایبەتیی کە بوێری ئەوەیان ھەیە، تەحەدایھەیمەنەی نێرسالاریی و تەحەدای کولتور و پراکتیکی فەحلبوون و تەحەدای فۆرمە جیاوازەکانی پیاوەتیی پەڕگیر بکەن. ئەو ژنانەی لەناو دونیای پیاواندا توانای بەرزکردنەوەی نیشانەی پرسیاریان ھەیە بەرامبەر ئەو بەھا و نرخ و ھێز و پەیوەندییانەی کە وەک بەڵگەنەویست وەرگیراون و بەشێکن لەو ژینگەیەی تیایدا ژننەفرەتیی دروستکراوە، زیاتر لە ھەمووان دەکەونە بەر ڕق و نەفرەتی پیاوان. ژننەفرەتی لە زۆر شوێنی کۆمەڵگادا ئامادایە، لە پێش ھەمووانیشەوە لەناو ئەو ژمارە زۆرە لە پێشداوەریی و نوکتە و وێنە و زاراوەی ژیانی ڕۆژانەدا کە تێکەڵێکی گەورە و ئاڵۆز لە ڕق و بەسوک تەماشاکردنی ژن دروستدەکەن. چەمکی سێکسیزم، sexism، ھێما بۆ ھەڵاوێردن و فەرق و جیاوازیی دروستکردن لەنێوان ژن و پیاوا دروستدەکات لەسەر بنەمای ڕەگەز، واتە لەسەر بنەمای مێبوون و نێربوون. سێسکیزم کردەیە، پراکتیکە، کردەی دروستکردنی جیاوازیی و نایەکسانییە لە نێوان ژن و پیاودا، لەسەر بنەمای ژنبوونی ژن و پیاوبوونی پیاو. لەپشتی کردەی جیاوازیکردن و ھەڵاوێردنەوە ئەو بیرۆکەیە ھەیە کە پیاو لە ژن باڵاترە و توخی پیاو توخمێکی باشتر و چاکتر و پاکترە.. سێکسیزم کردەی جیاکردنەوەی ژن و پیاوە لەیەکتری بە ئامانجی دانەوەی فەزلی ئەمیان بەسەر ئەوی تریاندا، ئەمیان وەک بوونەوەرێکی باڵا و ئەویتریان وەک بوونەوەرێکی نزم دەربکەوێت، بەم مانایە سێکسیزم جۆرێکە لە ڕاسیزم، جۆرێکی تایبەتە لە ڕاسیزم کە تیایدا مێبوون و نێربوون بنەمای جیاکاریی کەسەکانن لەگەڵ یەکتردا و نێربوون لە مێبوون باڵاتر و مانادارتر و باشتر نمایشدەکرێت. چەمکەکانی تری وەک ”نێرسالاریی“، ”فحولەت“، ”پیاوەتیی“، ”باوکسالاریی“ و ھتد.. پێویستیان بەوەیە بکرێن بە بەشێک لە چەمکە سەرەکییەکانی ناو ڕۆشنبیریی ئێمە، تا ئاستی ئەوەی ببن بە بەشێک لە زمانی ژیانی ڕۆژانەی زۆرینەی کۆمەڵایەتیی ئەو کۆمەڵگایە. ژننەفرەتیی و سێکسیزم بەشێکی سەرەکین لە سیستمی کۆمەڵایەتیی، لە ژینگەی ئەخلاقیی و لە فەزای سایکۆلۆژیی تاکەکەسیی و دەستەجەمعیی، بەشێکن لە تۆڕێک لە بەھای کولتوریی و ئە وسیستە ڕەمزییەی لە دونیای ئێمەدا سەروەرە. لە ڕاستیدا ژننەفرەتیی و سێکسیزم لە دونیای ئێمەدا بوون بە ئایدیۆلۆژیا، بوون بە تۆڕێک بیرۆکە و وێنە و گریمانە سەبارەت بەوەی ئافرەت چییە و کێیە، دەبێت چۆن و بە چ شێوەیەک بێت، چ جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵدا دروستبکرێت و بە چ شێوەیەک مامەڵە بکرێت. ژننەفرەتی لە ئاستە ڕۆژانەییەکەیدا مانای ئەوەیە پیاو لەڕووی ئینسانیی و ئەخلاقیی و کۆمەڵایەتییەوە لە ئافرەت بەرزتر و گرنگترە. ئەم دیدە نارسیستییە ھیرارکییە خۆ بە گەورە و بەرززانینە، وادەکات زۆر پیاو پێیان وابێت، ژنان ھەمیشە دەتوانن شتێکی ھەڵە ئەنجامبدەن، مەیلێکی ناوەکیان ھەیە بۆ خراپەکاریی و بێحەیایی و بێشەرمیی ھەیە، ھەڵەکردنی عەقڵیی و ئەخلاقیی و دینیی بەشێکە لە بوونی ژنانەی ئەوان، بۆیە پێویستە بەردەوام لەژێر چاودێریی و ڕکێفی پیاودا بن. ئەم دۆخە وادەکات ژننەفرەتیی و سیکسیزم وەک ئایدیۆلۆژیا و وەک ڕەگەزی سەرەکیی ناو ئەو ژینگە ئەخلاقییە کاربکەن کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا دروستبووە، ژینگەیەک تیایدا ژن وەک بوونەوەرێکی کەمنرخ و تاوانبار و حەیابەر مامەلەدەکرێت و چونکە ھەڵەکەنای ھەمەلایەن و ھەمەئاراستەن، بۆیە پێویستە لەھەموو مەودا و ئاراستەیەکەوە کۆنترۆڵ و دیسپلین بکرێن. ئەم بە ئایدیۆلۆژیابوونەی ژننەفرەتیی و سێکسیزم بەڕادەیەک ژیانی ڕۆژانەی تەنیوەتەوە زۆرانێک ھەست بە بوونە بەئایدیۆلۆژییەکەی ناکەن، بەشێوەیەکی نائاگاییانە، ھەم وەک بە بەشێک لە ئەخلاقیی تاکەکەسیی و ھەم وەک بەشێک لە ئەخلاقیی دەستەجەمعیی، کاردەکات. ئەمەش مانای ئەوەی ژننەفرەتیی لە دونیای ئێمەدا بەشێوەیەک بەناوەکیی کراوە، نائاگاھانە بووە بە بەشێک لە زمان و وێنە و پێناسە باڵادەستەکان، بووە بە بەشێک لە چاوەڕوانیەکانی نێرینە لەو وڵاتەدا، ھێندە بەناوەکیی کراوە مرۆڤ زۆرجار ھۆشیارانە ھەست بە ئامادەبوونی ناکات، وا ئاسایی و نۆرماڵ بۆتەوە ھیچ جۆرە گومان و پرسیارکردنێکی ڕاستەقینەی ڕووبەڕوو نااکرێتەوە. سێکسیزم و ژننەفرەتی وەک ئایدیۆلۆژیا دۆخێکی عەقڵی و سایکۆلۆژیی و نەستیی وایان دروستکردوە، بەبێ ئەوەی پێیبزانین ھەموومان بە پلە و ڕادەی جیاواز کەوتوینەتە ناوییەوە. بەبێ دەسکاریکردنی ئەم ژینگە ئەخلاقییە، لەشکرێک ژنکوژ بەڕێوەن کە ھێشتا لەدایک نەبوون.
گۆران قادر * خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر لە زانسته سیاسیه‌كان مێژووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ستراوه‌ته‌وه به‌ده‌وڵه‌ت‌و حكومه‌ته‌وه له وڵاتانی دیموكراتیدا، به‌ستراویشه‌ته‌وه به‌كه‌سی یه‌كه‌م یان ده‌سەڵاتداری باڵاوه له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ڕوو له‌دیموكراتی نین یان پشتی پێنابه‌ستن له‌به‌ڕێوه‌بردنی حوكم‌و كاروباری ده‌وڵه‌تدا، چونكه ده‌سه‌ڵات به‌پێی پێناسه‌یه‌كی باو بریتیه له‌مافێكی به‌خشراو له‌بارودۆخێكی كۆمەڵایه‌تی دانپێدانراودا‌و له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا وشه‌ی ده‌سه‌ڵات ئاماژه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌خشراو به‌كه‌سێك یان ده‌زگایه‌ك له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه. له‌وانه‌شه ده‌سه‌ڵات ئاماژه‌ش بێت بۆ شاره‌زاییه‌كی دانپێدانراو له‌یه‌كێك له‌بواره‌كانی ئه‌بستمۆلۆجی ئه‌كادیمی، هه‌روه‌ها وشه‌ی ده‌سه‌ڵات ئاماژه‌یه بۆ ده‌زگایه‌كی ئیداری كه سه‌لاحیاتی دیاریكراو بدات، ئه‌مانه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه ده‌سه‌ڵات شكڵ‌و جۆری زۆره، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی خێڵ یان ده‌سه‌ڵاتی باوك له‌خێزاندا، هه‌ربۆیه ده‌وترێت گه‌لێك كۆمه‌ڵگه له‌سیستمه‌كانیاندا په‌یڕه‌وی رێبازی (باوكسالاری) ده‌كه‌ن،كه مه‌نهه‌جێكی باوه له‌ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كاندا به تایبه‌تی‌و له‌ناو ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كانیشدا بڵاوه. له‌زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كانیشدا زۆربه‌ی كات ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چڕده‌كرێته‌وه له‌كه‌سایه‌تی تاكی ده‌سه‌ڵاتدار – سه‌رۆك –دا، یان با بڵێین (كه‌ساندنی ده‌سه‌ڵات .. تاكاندنی ده‌سه‌ڵات)، به‌مه‌ش هه‌موان ده‌كه‌ونه ژێر ره‌حمه‌تی ئه‌و تاكه‌وه‌و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان خڕ ده‌كرێته‌وه‌و چڕده‌كرێته‌وه له‌ده‌ستی كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدار یان سه‌رۆكی باڵادا، مه‌ترسیه گه‌وره‌كه لێره‌دا خۆی مه‌ڵاسداوه، ئه‌مه‌ش به‌تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه سه‌لمێنراوه كه‌سیستمی دیكتاتۆری تاكه كه‌س به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. ئه‌م شێوازه‌ش له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ته‌واوی گه‌ل روبه‌ڕوی ره‌نگدانه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی تاكێك ده‌كاته‌وه له‌وانه‌یه هیچ له‌باره‌ی عه‌قڵ‌و كه‌ماڵ‌و حیكمه‌ت‌و میانڕه‌وی نه‌زانێت ته‌نها ناوه‌كانیان نه‌بێت، به‌ڵام مانای ئه‌م زاراوانه‌و گۆڕینیان بۆ كرداری به‌رجه‌سته، زۆر دور ده‌وه‌ستێت له‌بیركردنه‌وه‌و كرداری ئه‌و تاكه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره – سه‌رۆكه – كه وا هه‌ستده‌كات ده‌سه‌ڵاتە‌كانی ره‌هان، به‌هۆی غیاب‌و ئاماده‌نه‌بونی رێكار‌و حوكمه ده‌ستورییه‌كان كه‌دیكتاتۆره‌كان كاری پێناكه‌ن، به‌زانینی ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتداری زۆردار‌و دیكتاتۆر زوربه‌ی كات به‌هۆی ده‌زگایه‌ك یان رێكخراوه‌یه‌كی ناو كۆمه‌ڵگه‌وه كار بۆ دروستكردنی ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه چینێكی هه‌لپه‌رست خۆی تێكهه‌ڵكێش به‌ده‌سه‌ڵات ده‌كات‌و به‌مشێوه‌یه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردولا ده‌بن به‌یه‌ك. لێره‌شه‌وه تێبینی ده‌كرێت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پشتده‌به‌ستن به‌سیستمی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها، زۆربه‌ی جار به‌داڕوخان به‌كۆتا ده‌گه‌ن‌و به‌ده‌گمه‌ن وڵاتێك ده‌بینرێت كه چاره‌نوسی خۆی به‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ستبێته‌وه‌و قوتار بوبێت له‌دۆخی وێرانكاری، به‌واتای چڕكردنه‌وه‌و خڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی سه‌رۆكێكی باڵادا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه سیستمه سیاسیه‌كان له‌زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان له‌سه‌ری ڕاهاتون، ئه‌گه‌ره‌كانی داڕمانی وڵات دوهێنده ده‌كات له‌ڕێگه‌ی هۆكارگه‌لێكه‌وه كه هه‌ندێكیان به ئاشكرا دیارن، وهه‌ندێكی تریشیان شاراوه‌ن. له‌ده‌وڵه‌ته دیكتاتۆریه‌كاندا یه‌ك ڕا ده‌بینرێت، ئه‌ویش رای تاكی ملهوڕی دیكتاتۆره كه رێڕه‌وه سیاسی‌و ئابورییه‌كان له‌وڵاتدا ئاراسته ده‌كات‌و به‌ڕێوه‌یده‌بات، ته‌نانه‌ت بواره‌كانی دیكه‌ش كاریگه‌رده‌بن به‌م رێبازه، چونكه فێركردن ده‌كه‌وێته ژێر ركێف‌و ره‌حمه‌تی رای كه‌سی ده‌سه‌ڵاتداری دیكتاتۆره‌وه، سیستمی ته‌ندروستیش به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵكو ته‌واوی كاروباری كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی مه‌زاجی سه‌رپێیی به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه له‌وانه‌یه ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و تیاچون ببات. هه‌ندێك بڕیاری هه‌ڵه‌شانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری خۆسه‌پێنه‌وه زه‌ره‌ر وزیانی به‌گه‌له‌كانیان گه‌یاندوه تاڕاده‌ی داڕمان‌و داڕوخان، مێژوی نزیك‌و دورو روداوه سیاسییه‌كانی ناویان، به‌تایبه‌ت له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا له‌وه دڵنیامان ده‌كاته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها یه‌كێكه له‌نه‌خۆشییه ترسناكه‌كانی ناو ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات‌و گه‌یشتن پێی، به‌بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌رهاویشته‌ی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌و توشی زیانی گه‌وره‌یان ده‌كات كه له‌وانه‌یه بگاته راده‌ی داڕوخان، ئالێره‌وه پێویسته له‌سه‌ر سیاسی‌و ئیلیته‌كان – نوخبه‌كان – له‌وڵاتی خۆمان كه پشت ببه‌ستن‌و په‌یوه‌ست بن به‌و كارڕایانه‌ی كه ده‌بنه‌هۆی به‌رگرتن له‌ڕه‌هابونی ده‌سه‌ڵات بۆ تاكێك یان سه‌رۆكێكی باڵا. له‌كۆتاییدا كاركردن به‌م پرنسیپانه رێگر ده‌بێت له‌چڕبونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها له‌ده‌ستی هه‌ر تاكێكدا: • چه‌سپاندن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی پرنسیپی فره‌یی (پلورالیزم) له‌كاری سیاسیدا‌و له‌دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و زانستییه‌كان‌و ئه‌وانی دیكه‌دا، به‌واتای ئه‌م پرنسیپه ببی به‌مه‌نهه‌جێك بۆ رێكخستنی گشتی. • چه‌سپاندنی پرنسیپی ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و رێگه‌نه‌دان به‌هیچ جۆرێك بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی هێزی خۆسه‌پێنه‌وه , وه‌ك چۆن پێشتر له‌كاتی ئینقیلابه عه‌سكه‌ریه‌كاندا كاری پێده‌كرا . • چه‌سپاندنی مه‌نهه‌ج جیاكردنه‌وه‌یده‌سه‌ڵاته‌كان و پێشخستن و گه‌شه‌پێدان و پێشوازی كردنی دامه‌زراوه‌و ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكانی ده‌وڵه‌ت . • پاراستنی ئازادی ڕاگه‌یاندن و ئازادی ڕاده‌ربڕین و دامه‌زراوه‌كانی ,وه‌كاركردنی ئه‌م دامه‌زراوانه به‌پێی ڕێكاره یاساییه‌كان به‌شیێوه‌یه‌ك كه‌گره‌نتی كاركردنیان بدرێت و ڕێگه له هه‌ڵكوتانه سه‌ریان بگیرێت . • پشتیوانیكردن له‌تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه دامه‌زراوه‌ی چاودێری كاران وپێشێلكاریه‌كانی حكومه‌ت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ڵه‌كانی ڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌رده‌وام وه‌ك هێزێكی فشار ده‌رده‌كه‌ون. • پێشخستن وگه‌شه‌پێدانی كاری حیزبه سیاسیه‌كان به‌پێی ڕێكاری ده‌ستوری، هه‌روه‌ها چه‌سپاندنی پلورالیزم وزیادكردنی به‌شداریكردن له دروستكردنی بڕیاردا. له‌ئه‌نجامدا پێویسته كاركردن به‌م پرنسیپ وبنه‌مایانه ڕێخۆشكه‌رو هۆكار بێت بۆ تێكهه‌ڵكێشبون و یه‌كگرتویی كۆمه‌ڵگه، وبۆ بنیادنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی شارستانی وسه‌قامگیر وبه‌توانا بۆ دوانه‌كه‌وتن وڕێكردن به‌شایسته‌یی شان به‌شانی كاروان وڕه‌وتی جیهانی پێشكه‌وتو.
ماردین ئیبراهیم چۆن ئه‌م قه‌تڵه روونادات؟ چۆن ئه‌م خوێنه شه‌وی به‌سه‌ردا نایات؟ چۆن ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته به ساردی تێناپه‌ڕێت؟ زمان بێلایه‌ن نییه. زمان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به فیکره‌وه هه‌یه، بیرکردنه‌وه‌یه‌کی پۆخڵ هه‌ر ده‌بێت له ڕێگه‌ی زمانێکی پۆخڵه‌وه گوزارشت له‌خۆی بکا‌ت. به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌ستین تاکو نیوه‌شه‌و ده‌خه‌وین قسه‌کانمان پڕ پڕن له پێشداوه‌ری هه‌ڵه له‌سه‌ر ژنان، ستیریۆتایپ به‌دووای ستیریۆتایپ هه‌زارباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه. نوکته‌کانمان پڕن له گاڵته و به‌که‌مگرتنی ئه‌وان، گاڵته‌کردن به جه‌سته‌یان، به خه‌ون و خولیاکانیان، به هیواکانیان، به سه‌رکێشی و ملنه‌دانیان. مل ناده‌یت؟ ده‌تکه‌م به نوکته، ده‌تشکێنم. خه‌ون و خولیات هه‌یه؟ به جدی وه‌رت ناگرم. سه‌رکێشی ده‌که‌یت بۆ گه‌یشتن به هیواو که‌ڵکه‌ڵه‌ی سه‌رکه‌وتن که‌وتۆته که‌له‌ت؟ ده‌تکه‌م به کۆیله و هه‌موو نه‌ریت و مه‌یله ترسناکه‌کانی کۆمه‌ڵگات لێ راستده‌که‌مه‌وه و تێتبه‌رده‌ده‌م. به نوکته‌کانم له مرۆڤبوون داتده‌ماڵم و ده‌تکه‌م به ئۆبجێکت. گۆرانیمان هه‌یه وه‌ربگێردرێته سه‌ر زمانێکی ئه‌وروپی؛ به‌هۆی زمانه ڕه‌گه‌زپه‌رستی و سێکسیستیه‌که‌ی، گۆینده‌که‌ی به دڵنیاییه‌وه زیندانی ده‌کرێت، گۆرانیمان هه‌یه به خانمی بێهاوسه‌ر ده‌ڵێت 'ده‌ستی دوو'. پێت ناخۆشه پێت بڵێم ده‌ستی دوو؟ ناڕازیت؟ هه‌موو فۆلکلۆر و ئاین و که‌له‌پووری خۆمت به‌گژدا ده‌که‌م. بۆم ده‌لوێت و بێده‌نگت ده‌که‌م. سایکۆلۆجیستمان به تۆنی واعیزێکه‌وه سه‌عاتێک له ته‌له‌فیزیۆن قسه ده‌کات، بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی هه‌ڵه لۆژیکی و حوکمه ئه‌خلاقیه نابه‌جێکانی پێویستمان به پانزه کتێبه، سایکۆلۆجیستمان له ئیبنولبازه‌وه زۆر نزیکتره وه‌ک له فرۆید و یۆنگ، سایکۆلۆجیستمان مێنتاڵیتیه‌که‌ی هه‌مان مێنتا‌ڵیتی کوێخایه‌کی گوندی سه‌ده‌ی نۆزده‌مانه. مه‌لا هه‌یه به هه‌موو دیتۆڵی دنیا زمانی پاک ناکرێته‌وه، له ڕق و کینه و توندوتیژی و هه‌ڵاواردن، پێت ده‌ڵێت سه‌گ، پێت ده‌ڵێت بێشه‌رم و بێچاوڕوو، پێت ده‌ڵێت ڕووبه‌ده‌ر، پێت ده‌ڵێت ڕووت، پێت ده‌ڵێت مۆڵگه‌ی شه‌یتان. پێت ناخۆشه پێت بڵێن مۆڵگه‌ی شه‌یتان؟ پێت ناخۆشه هه‌ر پێت بڵێن خودی شه‌یتان؟ ئینجا هه‌ر پێت ناخۆش بێت. تۆ قسه له فه‌لسه‌فه مه‌که، لێی نازانیت، ئه‌ده‌ب به تۆ نانووسرێت، سه‌رت له ڕۆمان ده‌رناچێت، زمانه‌که‌ت ته‌واو نییه، به جدی وه‌رت ناگرم،ئوتومبێل باش نازانیت لێبخوڕیت، به جدی وه‌رت ناگرم، به جدی وه‌رت ناگرم. به‌ڵام ئێمه کێین ئه‌و قسانه ده‌که‌ین؟ هیگڵ و کانتین؟ شۆبنهاوه‌رین؟ دانتی ن؟ نا، ئێمه پیاوه‌کانی خێڵین، بۆمان ده‌لوێت و واده‌ڵێین و واده‌که‌ین. کامه‌یه جه‌ساره‌ت و قاره‌مانێتیه‌که‌مان؟ ژنان و منداڵانی شه‌نگالمان جێهێشت تاکو بیانکه‌ن به کۆیله‌ی سه‌رده‌م، که‌چی کاتێک نادیه موراد به دڵی ئێمه قسه ناکات، به دڵی ئیگۆی پفتێکراومان قسه ناکات، نێرسالاریه‌که‌مان بریندار ده‌کات، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و تراژیدیا گه‌وره‌یه‌مان بیرده‌چێته‌وه، ده‌ستدرێژیه یه‌کله‌دووای یه‌که‌کان و کۆیله‌بوونه‌کان و فرمێسک و ئازارمان بیرده‌چێته‌وه و ده‌ڵێین بۆ باسی کورد ناکات؟ باسی کورد بکا‌ت؟ لێی گه‌ڕێ هه‌ر باباسی نه‌کات چونکه هه‌ر ئابڕوومان ده‌چێت باسی بکا‌ت. ورچێک به‌چکه‌کانی خۆی ده‌پارێزێت، مریشکێک، مارمێلکه‌یه‌ک، دڕنده‌یه‌کی کێوی به‌چکه‌کانی خۆی ده‌پارێزێت، به‌ڵام ئێمه، پیاوه فالۆس- سێنته‌ر و نێرسالارانی کورد به‌سه‌ر ته‌رمی کچه‌که‌ماندا باز ده‌ده‌ین و ده‌ڵێین 'کچه‌که‌مان حه‌قی خۆی وه‌رگرت؟' ده‌ته‌وێت ئه‌م قه‌تڵه روو نه‌داته‌وه؟ ده‌ته‌وێت ئه‌م خوێنه نه‌كه‌وێته ئه‌ستۆت؟ هیچ مه‌که، هیچ شتێک، ته‌نیا به حوکمه ئه‌خلاقیه‌کانتدا بڕۆره‌وه، به پێشداوه‌ریه‌کانتدا، به ستیریۆتایپه‌کانتدا، به فاڵوس-سێنته‌ریزم و نێرسالاریه‌که‌تدا، به خوتبه دینی و وه‌عزه سایکۆلۆجیه‌کانتدا، به نوکته‌کانتدا، به هونه‌ر و فۆلکلۆر و فیلمه‌کانتدا، به به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌کانتدا، به زمانه په‌روه‌رده‌نه‌کراوه‌که‌تدا بڕۆره‌وه و بزانه چیت کردووه، بزانه چۆن که‌شوهه‌وایه‌کت سازکردووه که به ئاسانی ئه‌م قه‌تڵه‌ی تێدا بکرێت و ئه‌م خوێنه شه‌وی به‌سه‌ردا بێت.
كارۆخ عوسمان سەیری ئەو بەراوردانە بكەن، ببینن چ پارەیەكی ئەو وڵاتە بەھەدەر دەڕوات؟ دەی بۆچی ناپرسن ئاخر بۆچی پلە باڵاكانی ھەرێم ئەم ھەمووە موچەیان بێت و بەم ھەمووە خانەنشین بكرێن و تا ئەمرن لێی بخۆن و دواتریش ھەر خانەنشینیە بەمیرات جێ بمێنێت؟ لەگشت وڵاتێكدا موچەی باڵا ھەیەو كاربەدەستان و بڕیاردەرانی دەوڵەت موچەیەكی زۆرتر لەچاو كارمەندانیتری ئاسایی وەردەگرن، بەڵام جیاوازیەكە ھەرگیز بەمجۆرەی ئێرە نیە. جیاوازی موچەباڵاكانی حكومەتی فیدڕاڵی بەغدادیش وەك ھەرێم نیەو بەجددی كار لەپێناو كەمكردنەوەیان كراوەو چاكسازی زۆریش لەخانەنشیندا ئەنجامدراوە كە بۆئەم قۆناغە جێگەی تەقدیرە. خۆ لەھەرێمی كوردستان ویژدانێك لەنێوان موچەی باڵا‌و ئاسایی نابینرێت. سەیری ئەو وڵاتانە بكەن كە دەوڵەتی كاریگەرو گەورەن لەجیھانداو موچەی باڵای تێدا چۆنە؛ پەرلەمانتار مەغریب ٣٩٠٠ دۆلار مانگانەكەیەتی و بەلە ٥٥٪ خانەنشین دەكرێت. جەزائیر ٣٠٠٠ دۆلار مانگانەكەیەتی و بەلە ٥٦٪ خانەنشین دەكرێت. مسڕ ٣٠٠٠ دۆلار مانگانەكەیەتی و بەلە ٥٣٪ خانەنشین دەكرێت. بوڵگاریا ٢٠٠٠ دۆلار مانگانەكەیەتی و بەلە ٥٠٪ خانەنشین دەكرێت. توركیا ٣٨٠٠ دۆلار مانگانەكەیەتی و بەلە ٦٠٪ خانەنشین دەكرێت. دانماڕك ٥٠٠٠ دۆلار مانگانەكەیەتی و بەلە ٥٦٪ خانەنشین دەكرێت. فینلاند ٤٠٠٠ دۆلار مانگانەكەیەتی و بەلە ٥٥٪ خانەنشین دەكرێت. ھۆڵەندا ٥٦٠٠ دۆلار مانگانەكەیەتی و بەلە ٦٠٪ خانەنشین دەكرێت. بەلجیكا ٥٠٠٠ دۆلار مانگانەكەیەتی و بەلە ٥٤٪ خانەنشین دەكرێت. بڕیتانیا ٦٢٠٠ دۆلار مانگانەكەیەتی و بەلە ٥٣٪ خانەنشین دەكرێت. فڕەنسا ٥٨٠٠ دۆلار مانگانەكەیەتی و بەلە ٦٠٪ خانەنشین دەكرێت. ئیسپانیا ٢٣٠٠ دۆلار مانگانەكەیەتی و بەلە ٥٢٪ خانەنشین دەكرێت. سوێد ٤٦٠٠ دۆلار مانگانەكەیەتی و بەلە ٥٦٪ خانەنشین دەكرێت. كۆماری چیك و پۆڵۆنیا تەنھا ١٩٠٠ دۆلار مانگانەكەیانەو بەلە ٥٥ خانەنشین دەكرێن. جگە لە توركیا گشت ئەو وڵاتانە مەرجی تەمەنیان داناوە بۆ خانەنشین بوون، بەشێوەیەكی گشتی لەسەروو ٥٥ ساڵیەوە دیاریكراوە. واتا لەخوار ئەو تەمەنەوە گشت ئەندامێكی پەرلەمان یان ئەنجومەنی باڵا دەبێ بچێتەوە سەر ئەوكارەی پێشووی. لەگەڵ ئەوەشدا لەھەریەك لەو وڵاتانەدا جیاوازی نێوان موچەی فەرمانبەرانی ئاسایی و باڵا زۆر كەمە. بۆنمونە لەوڵاتی نەرویج و دانماڕك و سوید موچەی پاككەرەوەیەكی گشتی نزیك ٢٠٠٠ دۆلارە. كەچی لەھەرێمی كوردستان موچەی پەرلەمانتارێك ٨ملیۆن و نیوەو بەدۆلار نزیكەی ٧١٠٠ دۆلارە، واتا ٧١ وەرەقە. كاتێ ئەركی چوارساڵی تەواو دەبێت بەلە ٨٠٪ی موچەكەی خانەنشین دەكرێت، بەبێ مەرجی تەمەن و گەڕانەوە سەركاری پێشووی. بەبێ مەرجەكانی بڕوانامە. ئەو ڕێژەیەش دەكاتە ٦ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دینار بۆ ھەر مانگێك. بەدۆلاریش دەكاتە ٥٧ وەرەقە. جگە لەپەرلەمانتار وەزیرو بریكارو مدیرعام و ڕاوێژكارەكانیش بەھەمان (سەدا) خانەنشین دەكرێن. سەرەڕای ئەوەی كە موچەی كاتی دەوامی وەزیرەكان لە ١٠ ملیۆن دینار تێپەڕ دەكات و نەسریەو ئیفادیشیان كراوەیە. بۆ پەرلەمانتارەكانیش ئیفاد كراوەیەو تەواوی خەرجیەكانیان لەسەر بودجەی پەرلەمانە كە لەبودجەی گشتی تەرخانكراوە. جودایی نێوان ئەو پلە باڵایانەو فەرمانبەرانی ئاسایی گەلێك زۆرە، بۆنمونە؛ مامۆستایەكی گرێبەست كە ڕۆژانە ٤ كاتژمێر‌و نیو دەوام دەكات و ٤ ھەتا ٦ دەرس دەڵێتەوە تەنھا ٥٠٠ ھەزار دینار وەردەگرێت. پاككەرەوەیەكی ناوشارو سەرشەقامەكان تەنھا ٤٠٠ و ١٠ ھەزار دینار وەردەگرێت. پێشمەرگەیەكی ئاسایی تەنھا ٦٠٠ ھەزار دینار وەردەگرێت و ئابونەی حزبیش (یەكێتی و پارتی) لێی دەگێڕنەوە. سكرتێری دكتۆرێك تەنھا ٣٠٠ ھەزار دینار وەردەگرێت. كرێكارێكی بلۆك و چیمەنتۆ لەڕۆژێكدا (ئەگەر ئیش ھەبێت) تەنھا ٢٠ بۆ ٢٥ ھەزار دینار وەردەگرێت. كرێكارێكی چنینی تەماتەو خیارو كودو باینجان لەڕۆژێكدا تەنھا ١٠ بۆ ١٥ ھەزار دینار وەردەگرێت. ئەوانە بەڕەنجی شان و سوتانەوەی پێست ناچاری بەرگەگرتنی ئەو سەختیەن. لەھەمانكاتیشدا موچەی سەرۆك و جێگرەكانی دەزگا باڵاكانی وەك سەرۆكایەتی ھەرێم و حكومەت و پەرلەمان موچەكانیان لەسەرووی ٢٠ و ٢٥ ملیۆن دینارەوەیە، وەنەسریەیەكی فری و فراوانیان خراوەتە بن دەست و بەئارەزووی خۆیان بەملاو بەولایدا دەدەن. جگە لەبن كۆڵكردنی بودجەی گشتی ئەوە موچەكەیانە كە منەت لەو مانگانەیە ھەر ھەڵناگرن چونكە ئەوانە بەھۆی ئەو گەندەڵی و بەرەڵڵایە ئیداریە بونەتە لۆردو خاوەنی ژێرخانێكی زەبەلاحی ئیقتسادی. دەی وەرن بەراوردبكەین لەنێوان موچەیەكی یەك مانگی ٨٠٠ ھەزاری مامۆستایەكی دامەزراو كە لەتەمەنێكدا خانەنشین دەكرێت بەلە ٥٦٪ ئاخۆ دەكاتە چەند؟ ئاخر بۆچی بۆ پەروەردەكارێك ٤٤٥ ھەزار دینار بمێنێتەوە بە ٤٥ ساڵ خزمەت بەڵام بۆ چوارساڵ دەوامی كەسێكی بێ ئیش كە تەنھا دەست بەرزم و نزم دەكاتەوە ٦ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دینار بمێنێتەوە؟؟؟ خەڵك دەبێ بپرسێ ئاخۆ كاربەدەستانی ھەرێم ھێندە خزمەتكارو لێھاتوو و نەجیبزادەن ئەم ھەموو پارەیە لەبودجەی گشتی گەل ببەن؟ خۆ ھێشتا باسی موچەو خانەنشینی پلە باڵاكی ناو سلكی سەربازیمان ھەر نەكردیە، ئاخر بۆچی دەبێ لەدۆڵی باڵەیان كە تەنھا ١١ گوندە ٢٤ خانەنشینی لیوا ھەبێت؟ جگە لەخانەنشینانی تری پلە باڵا كە خۆ دەبینێتەوە لە عەمیدو عەقیدو موقەددەم و ڕائید. موچەی خانەنشینی ھەیە ھیچ وارسێكی سەڵت یان خوار تەمەن ١٨ ساڵی نەماوە كەچی پارەكە ھێشتا ھەر دەدرێت. ئاخر بۆ دەبێ موچەی كەسێك كە لەژێر ناوی پەڕینەوە لەڕووباری ئاراس بەقەت موچەی شەش مامۆستا بێت و ژنەكەشی بەھاوسەفەر خانەنشینیەكی یەك ملیۆن و نیوی وەربگرێت؟ ئاخر چ ڕەوایە بەقەد ھەموو خانەنشینی سەربازی دەوڵەتێكی وەك توركیا‌و ئێران فەرماندەی خانەنشین لەو ھەرێمە گچكەیەدا ھەبێت؟ بۆچی دەبێ بۆ ڕۆژێك كاركردنی پەرلەمانتارێك ٢٨٣ ھەزار دینار بێت و بۆ ڕۆژێكی مامۆستایەك ١٦ ھەزارو بۆ كرێكارێكی كشتوكاڵ ١٠ ھەزارو بۆ پاككەرەوەیەكی سەرشەقام و كۆڵانەكانیش ١٣ ھەزار دینار بێت، ئاخر بۆچی؟ بەڵێ ئەوە بەیاسا چەسپێنراوە، بەڵام خۆ ھەر ئەو یاسایەیە ئەو ھەموو جیاوازیەی دروستكردووە لەنێوانی چینی مشەخۆری حوكمڕان و چینی گشتی ھەژارو چەوساوەدا. ئەرێ لەناو چینی پلەباڵاكان كەس ھەبووە بڵێ: من ئەو موچە زۆرە ڕەت دەكەمەوەو شەق لەو یاسا ھیچ و پوچە ھەڵدەدەم و وەریناگرم؟ دەی خۆ ھەر كەسێ ئەو موچە زۆرە وەربگرێت ڕازی بوونە بەو یاسایەی كە سوڵتە موتڵەقەكان دەریانكردووە...!!! لێرە بەدواوە پێویستە چینی گشتی چەوساوە باش ئەوە بزانێت كە ھەرگیز موچەخۆرێكی موچەزۆر ئامادە نیە دژی ئەو یاسایە بێت و بەجددی كار لەپێناو ھەڵوەشانەوەی بكات ھەتتا بەكردار نەیسەلمێنێت و موچەكە ڕەت نەكاتەوە بۆیە دەبێ ھەر ئەو خەڵكە خۆیان لەدژی گشت موچەخۆرێكی موچەزۆر بوەستنەوەو بڵێن؛ ئەگەر شۆڕشی شاخ بۆ وەھا ڕۆژگارێك بووە نەفرەتی لێدەكەین و دژی دەوەستینەوەو چیتر حوكم بەپێوەری شۆڕشی شاخ قبوڵناكەین و ئیتر كاتی ئەوەیە لەدژی شۆڕشگێڕانی شاخ شۆڕشی شار ھەڵگیرسێنین و ئەوەی ئەوان بەپیرۆزی بزانن ئێمە بەرشەقی دەدەین چونكە ژیانی خەڵك لەدرۆی پیرۆزی خاك بەلامانەوە پیرۆزترە.
د.كامه‌ران مه‌نتك ره‌سول حه‌مزاتۆڤ، له كتێبی داغستانی مندا وته‌یه‌كی جوانی نوسیوه:" ئه‌گه‌ر خه‌نجه‌رت له‌به‌ر پشتی خۆت بینی، بزانه خه‌ڵكیش پیاوه! ". ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه هه‌رچه‌نده به‌هێزیش بیت، پێویسته حیساب بۆ بچووكترین شتیش بكه‌یت و رێزی هه‌موو شتیك بگریت. به‌لام له كوردستان نه‌ك هه‌ر ئه‌مه ناكرێت، به‌ڵكو رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ر كاتێك هێزێك هه‌ست به به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌كات، هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر نه‌ك پشتگوێ ده‌خات، به‌ڵكو سوكایه‌تیان پێده‌كات و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی سڕینه‌وه‌شیان ده‌دات!. هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌هێزبوونانه‌ی هێزه‌كانی كوردستانیش، ده‌رئه‌نجامی گه‌شه‌سه‌ندنی خودی خۆیان و پێگه‌یشتنی خۆیان وه‌ك ئه‌قڵێكی پێشكه‌وتو و ئه‌فرانده نیه، هێنده‌ی ئه‌نجامی به كۆیله بوون و پاشكۆبوونی هێزه هه‌رێمیه‌كانی تره. ئێمه ده‌بینین له په‌نای هه‌ر كۆیله‌یه‌كی خۆ به‌هیزو به‌زلزان، زڕته‌سۆرێكی هه‌رێمی وه‌ستاوه، كه داری داوه‌ته ده‌ست و داریشی له‌سه‌ر به‌رزركردۆته‌وه!. ره‌فتاره‌كانی هه‌موو هێزه‌كانی كوردستان ئه‌مڕۆ به ئاشكرا ئه‌و مۆركه‌ی پێوه دیاره، به تایبه‌تیش یه‌كیتی و پارتی!. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كانی مه‌ترسیدارتر ده‌كات و خه‌ریكه ترسناكتر به‌دیارده‌كه‌وێت، له خۆبایی و به‌خ بوونی پارتیه، كه خه‌ریكه به‌ڕاستی باوه‌ڕ به‌خۆی بكات، كه به‌هێزترین حیزبی كوردستانه‌و خاوه‌نی 45 كورسیه!. له خۆبایی بوونی ئه‌و هێزه، وایكردووه، كه كرۆكه خێله‌كیه‌كه‌ی خه‌ریكه چوارچێوه حیزبه‌كه‌ی به ئاشكرا هه‌ڵده‌دڕێ و له ململانێی نێوان حیزبه‌كانه‌وه، دۆخه‌كه به ئاڕاسته‌ی ململانێی نیوان خێڵه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی سفرده‌بات!." هه‌موو شتێك له پێناو مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌م و بنه‌ماڵه‌كه‌شم له پێناو مانه‌وه‌ی خۆم". ئه‌م زه‌نگه زۆر مه‌ترسیداره‌و كاریگه‌ریه‌كی ترسناكی له‌سه‌ر كۆی مه‌سه‌له‌ی كورد له قۆناغی ئێستادا هه‌یه. ململانێی پارتیه‌كان له‌گه‌ڵ خێڵه گه‌وره‌كانی كوردستان، له مێژووی ئه‌و حیزبه‌دا، خاڵێكی به‌رچاو و دیاربووه، ته‌نانه‌ت فاكته‌رێكی گرنگ و سه‌ره‌كیش بووه له‌سه‌ر دابه‌ش بوونی خێڵه‌كان به‌سه‌ر دوو به‌ره، به‌ره‌ی حكومه‌ت و به‌ره‌ی دژه حكومه‌ت، به‌شێكیان ناویان له خۆیان نا پێشمه‌رگه‌و چه‌تری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییان خسته خزمه‌تی خۆیانه‌وه، به‌شه‌كه‌ی ترییش ناوی جاشیان پێ‌بڕا. كه به‌داخه‌وه له كرۆكدا ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لای ده‌بزواند، ململانێ خێڵه‌كیه‌كه بوو نه‌ك شتێك به‌ناوی مه‌سه‌له‌ی كورد و گیانی نه‌ته‌وایه‌تی. له قۆناغی ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان، یاخود وردتر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، خه‌ریكه حكومه‌ت و ململانێ سیاسیه‌كان به ئاڕاسته‌ی جڵه‌وكردنی خێڵه گه‌وره‌كانی تری كوردستان ئاڕاسته ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه وایكردوه و به داخه‌وه، به‌شێكی گرنگ خێڵه گه‌وره‌كانی تری كورد، كه هه‌موویان ئه‌گه‌ر خۆیان پێ له بارزانیه‌كان گه‌وره‌تر نه‌بێت كه‌متر نیه، به ئاڕاسته‌یه‌كی تر كاربكه‌ن و هه‌وڵبده‌ن بۆ تێكشكاندنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه په‌نا بۆ هه‌موو شتێك ببه‌ن، دیاره له دۆخێكی هه‌ستیاری وه‌كو ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه‌و كوردستانیش، زۆر باوه‌شی گه‌رمتر كراوه‌یه‌و زیاتر رێزیان پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌مه‌ش له كۆتایدا كورد له جیاتی شه‌ڕی نیوان حیزبه‌كان به شه‌ڕی نێوان بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌كان خه‌ریك ده‌كات. بڵاوبوونه‌وه‌ی دمگۆی دروستكردنی فه‌وج له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خێڵ و هۆزی گه‌وره‌ی باشووری كوردستان، ده‌كه‌وێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه. بۆیه دیسان بۆ ئه‌وه‌ی نیو سه‌ده‌ی تر گوێی ئه‌م میلله‌ته به‌شه‌ری جاش و پێشمه‌رگه كاس نه‌كرێت، پێویسته ئاڕاسته‌ی ململانێكان به ئاقارێكی تری وادا بڕوا، خزمه‌ت به‌یه‌كڕێزی و به سیاسی كردنی هێزه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی باشوور بكات. با ئه‌مجاره‌یان شه‌ڕی نێوخۆیی حیزبه‌كان بچووكتر نه‌كرێته‌وه بۆ شه‌ڕی نێوان بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌كان. كه زۆر مه‌ترسیدارو ترسناكتره.