ئاسۆ حاجی لە دواین کۆنگرەی یەکێتی بەجدی ئەوە خرابووە ڕوو کە پێویستە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بگۆڕدرێ بۆ یەکێتی نیشتئمانی عێڕاق،بەڵام لەبەر پەرچەکرداری سەرکردە پیرەکانیان و پەرچەکرداری جەماوەری ئەوەیان دواخستووە بۆ کۆنگرەی داهاتوو کە بەپێی زانیاری جەماعەتی لاهور جەنگی دەیانەوێ لە ماوەی دوو ساڵ ئەنجامی بدەن نەک چوار ساڵ. یەکێتی لە دوای چل و چوار ساڵ تەمەن دەستی لە هەموو ئەو دروشمانە هەڵگرتووە کە خەڵکی پێ هاندەدا لە مافی چارەی خۆنووسینەوە بگرە تا بە قودس کردنی کەرکوک و دەست هەڵنەگرتن لە چیاکانی حەمرین وەک سنووری جیاکەرەوەی نێوان کوردستان و عێڕاق،کە ئەوانە زادەی باوەڕی مام جەلال دامەزرێنەر و سکرتؽری گشتی یەکێتی بوون،بە کورتی دەست بەردان لەو دروشمانە کارکردنە بۆ سڕینەوەی مێژووی جەلا تالەبانی و لابردنی کاریگەریەتی لەسەر لاشعوری یەکێتیەکان. یەکێتی کە بە دەرچوون لە بازنەی بەرژەوەندیە باڵا نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و وەستانەوە لە دژی ئیرادەی سەربەخۆیی خوازی خەڵکی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ خاک رادەستی داگیرکەر دەکاتەوە و کار بۆ سارکردنەوەی خەڵکی کوردستان دەکات لە خەباتیان لە دژی داگیرکاری و پێشێل کردنی مافەکانیان لەوەش خراپتر بیری نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستانیان وەک سەرچاوەی نەهامەتیەکان دەناسێنؽ. یەکێتی کەرکوک و نیوەی خاکی باشوری کوردستانی لە چواچێوەی رێکەوتنێکی حیزبیانە رادەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق کردەوە،هەروەها ١٧٠ تیرۆرستی داعشیان لە رێکەوتنێکی دیکەی حیزبی‌دا ئازاد کرد،ئێستاش لە رێکەوتنێکی دیکەی شاراوە و حیزبی‌دا خەریکە کفری و ناوچەی دیکەی گەرمیان راەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێڕاق دەکەنەوە لە نێو بێدەنگیەکی ترسناکی دامەزراوە فەرمیەکان و میدیای کوردستانی‌دا،بەبێ ئەوەی کەسێک پرسیارێکی جدی لە سەرانی یەکێتی بکات ئەرێ بۆ وا دەکەن!
ئاسۆ كەمال کاتێک خەڵکی شاری کەلار، لە بەرامبەر گوێنەدانی حکومەتی هەرێم بە مەرگی هاوڵاتیانی گەرمیان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، بانگەوازیان کرد کە "خۆمان شاری خۆمان ڕزگار دەکەین"، یەکێتی نیشتمانی وەک تاڵانچی ئەم ناوچەیە، ترسی ئەم دەست پێشکەریە جەماوەریەی لێ نێشت کە ببێتە هۆی لەدەست چوونی پێگەی دەسەڵاتدارێتی. هەربۆیە هەرکام لە دوو باڵی هاوسەرۆک و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان کەوتنە خۆ. لاهور شێخ جەنگی بە "بەخشینی موچە"ی ستافی تەواوی نەخۆشخانەی قەڵا بەسەرجەم پزیشكان و كارمەند و فەرمانبەران، وە(دەرباز کۆسرەت رەسوڵ) یش بە دابین کردنی ٤ ئامێری پێوانی ئۆکسجین . هەرچەند ئەم کۆمەکانە لەژێر فشاری دەستبردنی خەڵکە بۆ بەڕیوەبردن و دابینکردنی تەندروستی گشتی خۆیان. بەڵام ئەم جۆرە کارانە و مەبەستی ئەم دەسەڵاتدارانە دەبێ باش بناسین کە بەدوای چیەوەن؟ ئەمە پێی دەوترێ "کۆمەکی مافیایی" کە ئەم دوو باڵە دەسەڵاتدارە "موچە و پێویستیەکانی کەرتی تەندروستی"ی خەڵکی گەرمیان و بەشێکی کوردستانیان دەست بەسەردا گرتوە و کەچی بەناونیشانی خێر و بەخشیین بەشێکی ناچیزی بە خەڵک دەفرۆشنەوە. پرسیارەکە ئەوەیە، ئەگەر حکومەت و بودجە و داهاتی کوردستان هەیە بۆچی ئەم دەسەڵاتدارانە بەناوی شەخسی خۆیانەوە خەریکی دابەشکردنی موچە و پێویستی تەندروستین بۆ نەخۆشخانەیەک؟ بۆچی موچەی هەموو پزیشک و کارمەندی تەندروستی هەموو کوردستان نادەن کە دوو مانگە لە پێشی بەرەی شەڕی کۆرۆنادان ؟ بۆچی ئەو ١٠ ملیار دۆلارەی داهاتی فەرمی کوردستانە ئەمڕۆ ٢٥٪ ناخەنە خزمەت دابینکردنی ئەم پێداویستیە تەندروستیانەی خەڵک و موچەی کارمەندانی تەندروستیەوە؟ بۆچی ٠،٥٪ بودجە بۆ کۆرۆنا دادەنێن و لەکاتێکدا دەزانن کە چ حاڵەتێکی کت‌وپڕ و ئیمێرجنسی هەیە و هەموو حکومەتەکان ناچارن بودجەی گەورە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم پەتایە دابنێن؟ بێگومان وەڵامی ئەم پرسیارانە دەبێ لەو سیاسەتەدا بۆی بگەڕێین کە پێی دەڵێن "ئیدارەی مافیایی". "کۆمەکی مافیایی" بەشێک لەو شێوازە لە بەڕیوەبردنی مافیاییە، کە یەکێتی و پارتی لە سێ دەیەی ڕابردووی دەسەڵاتیاندا پیادەیان کردوە و ئێستا بونەتە شارەزاترین بەڕیوەبەری فەرمی مافیایی، کە هیچیان کەمترنیە لە حکومەتە مافیائاساکانی ئەمریکای لاتین. دەست بردنی یەکێتی و پارتی بۆ گۆڕینی موچە و دابینکردنی پێویستیەکانی تەندروستی گشتی بە خێر و سەدەقەی سەرۆکە حزبیەکان، خۆی بەشێک لە سیاسەتی نەهێشتنی کەرتی گشتی تەندروستی و تاڵان‌کردنی لەلایەن کۆمپانیاکانی حزبی و سەرمایەدارە حزبیەکانەوە. ئەوان لەم ڕێگەیەوە دەیانەوێ بەرپرسیاریەتی حکومەتەکەیان لە دابینکردنی موچە و پێویستی تەندروستی لادەن و هاوکاتیش وەلائی حزبی و شەخسی لە ڕێگەی بەخشینی موچە و دابینکردنی چەند ئامێرێک و کۆمەکێکەوە بەدەست بێنن. لێرەوە ئیتر کارمەندانی تەندروستی چیتر چاوەڕێی موچەی فەرمی نابن و ناڕەزایەتی دەرنابڕن ئەگەر موچە نەدرێ، بەڵکو دەبنە چاو لە دەستی مەرحەمەت و بەزەیی هاوسەرۆک و سەرۆکە حزبیەکان. ئەم دۆخە بێگومان بەم کۆمەکە مافیایانە پینە و پەڕۆ ناکرێ و ڕێگا چارەی بەرگرتن بە مەرگی زیاتر و بێ‌کاری و بێ موچەیی تەنیا لە سەرتاسەری کردنەوەی ئەم جۆرە دەست پێشکەریە هەرەوەزیانەی خەڵک خۆیان و بانگەوازی "خۆمان شاری خۆمان ڕزگار دەکەین" ی شاری کەلار و شارەکانی تری کوردستاندایە. ئەمڕۆ دکتۆر و کارمەندی تەندروستی خەڵک دەبێ بەم چەشنەی کەلار لەدەوری یەکتر کۆببنەوە و دەست بەرن بۆ کاری هەرەوەزی بۆڕوبەڕوبونەوەی گوێ نەدانی حکومەتی هەرێم بە دۆخی مەترسی تەندروستی لە کوردستان و تاڵان‌کردنی کەرتی حکومی تەندروستی لەلایەن کۆمپانیا حزبی و سەرمایەدارەکانەوە و خۆمان ڕێگاچارەیەک بدۆزینەوە بۆ فریاکەوتنی تەندروستی گشتی هاوڵاتیانی کوردستان. تەندروستی گشتی مافی هەموو هاوڵاتیانە کە بە خۆڕایی و لە بودجەی گشتی کوردستان دەبێ دابین بکرێ. هەربۆیە پێویستە هەموو خەڵکی کوردستان دژی فرۆشتن و بە تاڵان‌کردنی کەرتی تەندروستی حکومی ببینەوە بە کۆمپانیا حزبی و سەرمایەدارەکان ، لەبەر ئەوەی ئەمە دزینی بەشی کرێکار و کارمەند و خەڵکی کوردستانە لە داهاتی کاریان و لە داهاتی کۆمەڵگەی کوردستان . پێویستە داواکاربین کە بودجەی کەرتی تەندروستی زیاد بکرێ بۆ ٢٥٪ بە تایبەت لەم کاتی پەتای کۆرۆنا ڤایرۆسەدا(کۆڤی١٩)، تاکو پێویستیەکانی پاراستنی تەندروستی و موچەی تەواوی کارمەندان دابین بکرێ. ئەوە ٢٨ هەزار کارمەندانی تەندروستین کە داکۆکی لە پاراستنی تەندروستی گشتی دەکەن، لەبەرئەوەی پێویستە ئەوان لە ئیدارەی کەرتی گشتی بەشداربن و ئاگاداربن لە بودجە و داهاتەکەی. وە لەو شوێنانەی حکومەت ناوەندەکانی کەرتی گشتی چۆڵ دەکا ئەم گروپانەی کارمەندانی تەندروستی کاربکەن بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە و دروستکردنی ئیدارەیەکی هەرەوەزی لە جێگایدا. ئەگەر یەکێتی و پارتی و حکومەتی ئەم حزبە بورژوزیانە دەیانەوێ لە پەتای کۆرۆناشدا لە ڕێگەی ئیدارەی مافیاییەوە خەڵکی کوردستان بهێننە سەر چۆک بۆ ناچارکردنیان بەم ڕاهاتن لەگەڵ بێ موچەیی و ڕوبەڕوبونەوەی مەرگی کۆرۆنا بە بێ بوونی پاراستنی تەندروستی ، ئەوا ڕێگە چارەی خەڵکی کرێکار و کارمەند و کەم دەرامەتی کوردستان دروستکردنی تیم و گروپی پاراستنی تەندروستی گشتی خۆیان و ڕزگارکردنی داهات و سەروماڵی تەندروستی گشتی و بودجەی کوردستانە لەدەست ئەم باندە مافیایانەی حکومەت بەسەر خەڵکدا دەکەن. ئەوکات لە دەرگای هەر شارێکی کوردستاندا ئەم دروشمەی کەلار بە بەرزی دەشەکێتەوە، "خۆمان شاری خۆمان ڕزگار دەکەین".
سالار مەحمود مێژووی کورد پڕە لە چیرۆکە جیاجیاکانی زیندان، مرۆڤی ی کورد لەسەر خاکی خۆی، لەناو شاری خۆی زیندانی کراوە. براوەتە مەنفا زیندانی کراوە. دوورخراوەتە بۆ جەزیرەو سەحراکان و قەڵا دورە دەستەکان لەوێ زیندانی کراوە. ئەگەر ناودارترین زیندانەکانی مێژوو ناوبێنین وەک زیندانی تەدمور، لاسانتی، ئاوشڤێتز، کارەدیرۆ. ئەوا زیندانی دیاربەکرو نوگرەسەلمان و ئەبوغرێب و زیندانی موسڵ. لە ترسناکترین و هاوشێوەی زیندانە تاریکەکانی جیهانن. چیرۆکەکانی کورد‌و کوردستان بە هونەرو دەنگ و شیعر‌و نەخشاندن و ئازار و ئاوازی ئازادی تۆمارکراون. کورد دونیایەک دەستنوس و تابلۆ‌و یاداشت و سەربردەی تاڵی زیندانی هەیە. زیندان لەو وڵاتانەی کوردستانی بەسەردا دابەشکراوە شوێن و وێستگەی دابڕین و لێ سەندنەوەی ئازادی و دابڕان لە دونیای دەرەوەی مرۆڤی کورد بووە. بەئامانجی تێک‌شکاندن و فەوتاندن و داماڵین لەکەسایەتی و مرۆڤ بوون. لەوەتەی مرۆڤ هەیە، تێکۆشان بەدوای ئازادی‌دا هەبوەو هاوتەریب زیندان هەبوە. مرۆڤی کورد هێشتا لەناو بێدەرەتانی ئەو چارەنووسەدایە. بەهەموو شێوەکانیەوە، زیندانی بەکۆمەڵ و زیندانی تاک. کورد جگە لەچەشتن و تاقیکردنەوەی هەموو جۆرەکانی زیندانیکردن. بێ جێی نابێ بڵێم لەوەتەی کورد هەیە زیندان هەیە و گەلەکۆمەی لێ سەندنەوەی ئازادی لەکورد هەیە!. هەر بۆیە لە ئەدەبیاتی کوردی‌دا زیندان پانتاییەکی بەرینی گرتوە. لەمێژووی رزگاری نیشتمانیدا زیندان سەنگەرێکی ترە، لە چیرۆکەکانی تاواندا زیندان تارکترین مۆڵگەی رووناکی کوژو ئازادی خنکێنە. لە جیهاندا نوسین و رۆمان و چیرۆکەکانی زیندان زۆرن، هەڵبژاردەی نامەکانی زیندانی گرامشی، زیندانیەکی بێ ناوی ماندێلا. بیرەوەریەکانی ژنێکی زیندانی نەوال سەعداوی. لای شاعیران و نوسەرانی کوردیش دەق و باس و خواستی زیندان زۆرن. گۆرانی شاعیر لەبارەی زیندانەوە دەڵێ( ئەی دەنگی دوور بەئاستەمێک ئەگەیتە ژوور ئاخۆ سپیت یا رەش یا سور وەرە پێشتر وەک چۆن ئاو ئەڕژێتە ناو ئاگر لە ڕێی گوێوە بڕژێرە، گیان زیندانم پڕ کە لە کۆڵدان. شەهید مەلا عەلی لە بەشی سێدارەی زیندانی موسڵەوە بەکوردیەکی رەوان چارەنووس و بەرگرینامەو حاڵی زیندان دەهۆنێتەوە" مەرگی ئاوا ناگۆڕمەوە بە سەد ژین ژینێک سەرم بۆ دوژمن بێ بە پەرژین سەربەرزییە کە پێڵاوم ئەبینن بەسەر سەری دوژمنەوە لە بەرزین.. ........... برا دوور‌و خزم دوور‌و کەسم دوور .. بەنابەڵەند تەمەن ئەمبا بەرەو ژوور بەڵام ڕونە بەرەو سێدارە جونە .. خەنەی خوێنم لە پێگرێ ئاڵای سوور. دیلان و کاکەی فەلاح و شێرکۆ بێکەس دەق و وێنەی شیعری دانسقەیان لەبارەی زیندان و مەنفاوە هەیە. ئەم بەرکوڵەی بەگشتی ئاماژەم پێکردن بۆ چوونە ناو باس و خواسی سەلاحەین دەمیرتاشە لە زیندان. زیندانیکردنی ئەو لاوە هەڵکەتوەی کورد لە تورکیا، ئاماژەیە بۆ زیندانیکردنی نەتەوەیەک بەهەموو ژانەرەکانیەوە. ئەوی سیاسەتوان و چیرۆکنوس و دەنگبێژو موزیکژەن و تابلۆکێش. مرۆڤی ئازادیخواز دەتوانێ زیندان بکاتە گۆشەی داهێنان وەک چۆن بەو پرۆسەیەدا دەمیرتاش دەڕواو کۆمەڵە چیرۆکێکی لە دوو توێی ( سەحەر) و ( دەوران) دا نوسیەوەو چەن تابلۆیەکی نەخشاندوەو وا رۆمانی (لەیلا)ش تەواو دەکات. دەمیرتاش کوردی زازا، لە زیندانەوە خۆی فێری نوسین بە کرمانجی کردوە. ئەو لەسەر پەیامی ئاشتی و هاوبەشی گەلان لەژیان بەردەوامە. داکۆکی لە مافی گەلەکەی دەکات. دەمیرتاش بەمانا (نوێنەری گەل) پەرلەمانتارو خاوەن ناسنامەی گەلێکی ئازادیخوازە. بەڵام دونیای سەرمایەداری چاوی کوێرەو گوێی کەڕە لە فوغانی کورد‌و جاڕنامەی مافی مرۆڤ درێژترین درۆی نوسراوی سەر ئەم زەمینەیە. بۆ هیچ تاکێکی کوردێک لە هەر پێگەو جێ و سەر زەمینێکیشدا بێ دەتوانێ و بەهانەیەک نییە بۆ دواخستنی خەباتی نیشتمانی. ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی کورد دواخستن هەڵناگرێت. ئەگەر نەتەوە پەروەریی بۆ نەتەوەکانی دونیا رەوابێ ئەوا بۆ کوردی مافزەوتکراو ستەملێکراو ئەرکە، وەک فەرزی ئاینی و وەک هەواو ئاو‌و نان بۆ مرۆڤ. دەمیرتاش ئیلهام بەخشە، مرۆڤی کورد دەبێ سەرباری نادادی خۆیی و بێباکی زۆرێک بەناو سەرکردەی بنکردە. لە تاریکترین ساتەوەختەکاندا لە دەست و پێی قوڵفدراوەوە حەتمیەتی مێژوو لە بیر نەکات کە راستی هەر سەرکەشانە جێی خۆی دەگرێ و ستەمیش لەئەستوربونی خۆیدا دەپچڕێ.
شەپۆل عەسكەری زۆر لە سیاسەت مەدار و نوخبەی ڕۆشەنبیر و زۆرێکیش لە خەڵک شۆڕشی ١٤ی تەمووزیان بە گۆڕانکاریەکی ئەرێنی دەڕوانێ و هەندێکیش بە سەرەتای نەهامەتێکانی باشوری کوردستان و عێراق دەڕوانێتە ئەم ڕۆژە. تێڕوانینی جیۆپۆلتیک لە سەر ١٤ی تەمووز بۆ کورد بە ڕای بەندە هیچ سوودێکی پێنەگەیاندین جگە لە نەهامەتی گۆڕینی دیموگرافی کوردستان نەبێ،تاکە گرفتی کورد لە گەڵ حکومەتەکانی مەملەکەتی عێراق کە وەک خاڵی یەکەم هەژمار دەکرێ بنیاتنانی کۆمپانیای نەوتی کەرکوک بو کە بوە هۆ و بناغەی دەستپێکردنی شاڵاوی تەعریب و دواتر خانەقین و ناوچەکانی تری گرتەوە. مەملەکەتی عێراق تا ١٩٢٨ لە سەدا سەد بە تەواوەتی گەرەنتی ئەوەی نەدرابویە کە ویلایەتی موصڵ ئەکەوێتە سەر خاکی عێراق هەر چەندە زۆر جار مس بیڵ متمانەی داوە بە شا فەصڵی یەکەم بەڵام لە ڕووی یاساییەوە واژوو نەکرابوو لە نێوان حکومەتی بەڕیتانیا و حکومەتی عێراق، بۆیە رەفتاری لە گەڵ دانیشتووی ناوچەکانی ویلاەتی موصڵ جیاوازی هەبوو تا سەربەخۆیی عێراق و دەرچونی لە ژێر چاودێری نێردراوی تایبەتی حکومەتی بەریتانیالە ساڵی ١٩٣٢. لە دوای رۆخانی مەملەکەتی عێڕاق و بەو شێوە دڕندانە و تا ئەمڕۆ ئەم چوار چێوە سیاسیە بە هیچ جۆرێک ئاشتی سیاسی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی تیایدا بە تەواوەتی سەقام گیر نەبوە و گۆڕانکارێکانی دوا بە دوای ١٤ی تەمووز هەمووی خوێناوی بووە تەنها یەک حاڵەت ئەویش ئینقلابی احمد حسن بکر بە سەر عبدالسلام عارف نەبێ. سەبارەت بە کورد لە دوای حوکومڕانی مەلەکی شاڵاوەکانی تەعریب بەر فراوانتر بوو دژایەتی و پەیدانوونی شۆڤێنی نەتەوایەتی عەرەب دژی کورد زێدەتر ڕووی لە هەڵکشانکرد ناوچەی زێدەتر خرایە ژێر دەسەڵاتی بارێزگا عەرەبێکان وەک موصڵ و صلاح ا‌لدین و دیالی. بەڵکو لە ژێر سایەی حوکمی بەعس ناخۆشترین کاتی بەسەر برد شۆڤێنیەتی عەربی گەیشتە ئەوپەڕی دڕندەیی و دەرئەنجام گەورەترین جینۆسایدی بە سەر کورد هێنا لە ژێر حوکمی صدام و بەعسی عەرەبی وەک کیمابارانی هەڵبجەو ناوچەکانی بالیسان و قەڵاسێوکە و گەرماین و دواتر بادینان و بەوەش نەوەستایەوە پرۆسەکانی ئەنفالی یەک و دوو و سێی دەست پێ‌کرد. باردۆخی سیاسی کورد لە گەڵ هەموو حکوماتی عێراق تا ئەمڕۆ گۆڕانکاریەیک وەها ڕووینەداوە کە بە کاتی ئاڵتونی هەژمار بکەین و بڵێن کە کورد لە کۆتایدا کاتی پشوودانی لە شەڕ و ململانێ هاتوە و هەر چەندە تۆزقڵێک بارودۆخەکە ئەمڕۆ جیاوازترە لە رژێمەکانی پێش‌و، بەڵام هیچ ئاسۆیەک نابینی و رۆژ دوای ڕۆژ ئەمانیش ڕووکەکەی دیکە نیشاندەدەن بە تایبەت کە باسی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراق دەکەی. لەوانەیە ئەگەر عێراق مەلەکی بوایە کێشەکانی کورد ڕووی نەکردە هەڵگرتنی چەک و ئەو هەموو نەهامەتی ودەربدەرییەی تووشنەبوایە، ئەوەی لای بەندە گرنگە عێراق مەلەکی بێ یا کۆماری ڕاست بێ یا چەپ، ئەوەیە کورد دەبێ واز لە لەتلەتکردنی یەکتر و شکاندی ناوماڵی خۆی بهێنێ و ئەوانەی کە هاندەری ناکۆکی و گەندەڵین جا هەر کەس و لایەنێک بێ دەبێ وەلابندرێن هەموو بە یەک دەنگ و یەک ڕەنگ و یەک دەست.. یەک داواکاری لە جیهان بکەین ئەویش ئێمە کوردین و یەک پارچەین قەد نابین بە چوار دەوڵەتی کوردستان ئەمڕۆ بێ یا سبەی هەر دەبێ سەر دەرهێنێ و ئاڵاکەی بەر هەموو کوردستانا بەرز و پیرۆز بکرێ.
چیا عەباس کاک نەوشیروان لە هەڵمەتێکی هەڵبژاردندا بۆ گۆڕان لە کەرکوک باسی لەوە کرد کە دەسەڵات درۆ و دراوی بەدەستەوە ماوە. زیاتر لە دە ساڵ دوای ئەم لێدوانە بەناوبانگە و زیاتر لە سێ ساڵ دوای وەفاتی کاک نەوشیروان دالە ناشرینەکانی کوردایەتی ئەم سەردەمە لە زیادبوندان، ئاماژەی زەقن بۆ ئاڵۆزی و دژواری دۆخی سیاسی و حوکمرانی و ئیفلیجی دیموکراسی. لە بیرمە لە گەڵ سەرهەڵدانی شۆرشی ئەیلولدا تەمەنی خۆم و هاورێکانم لە دوازدە ساڵ تێنەدەپەری، ئەو سەردەمە وەک خوێندکارێک لە قۆناغی مامناوەندی رۆژانەمان هەبو، ئەوەی بەندە دە فلس بو، دواتر بە هەزار شەرەشەق کرا بە پانزە فلس. لەو پارەیە هەفتەی جارێک بە برێک یارمەتی دایکم بلیتێکی سینەمام دەکری، هاوکاتیش رۆژانە بەشی پارویەکی بەلەزەتی قاورمەی نۆک بە کەوەرەوە لە بەر دەم قوتابخانەی گۆیژە و ئەزڤەنیەک و چەند تاکە جگەرەیەکیشی دەکرد. لەو تەمەنەدا لایەنگری یەکێتی قوتابیانی کوردستان بوم و یەک دو ساڵی خایاند تا بوم بە ئەندام، بۆ ئەندامیەتیش ئابونەی مانگانە چل تا پەنجا فلس بو و ئەوەشم لە رۆژانەکەم دەدا. جاران بە دارا دو داری دی و دۆی دادە و و دەنگی دەهۆڵی پارشێو و درۆ و دەلەسە و درەندەیی دوژمن و دڵ‌پاکی و دڵسۆزی خەلک و دەنگە دلێرەکەی رادیۆی شۆرش چاومان بە کوردایەتی کرانەوە، لە گەڵ شۆرشی هەڵسانەوەی دوای شکستی شۆرشی ئەیلولیش دەستە دلێرە گەنجەکانی گەل سەر لە نوێ تۆوی ئومێدیان چاندەوە. نیو سەدە دواتر کە ئێستا دەکات دزی و درۆ و دەلەسە و دراو و دورویی و درەندەیی و دارمان و داکشان و دێوزمەیی و دێرینی ساختە و بن دیوار و دەڵاڵی کۆیلەی سیاسەت و بازرگانی و دژواری داد و خزمەتگوزاریەکان و دۆشینی خەڵک و ..... تاد بونەتە بەشێک لە خەسڵەتەکانی ئەم دۆخەی تێیدا دەگوزەرێین. جاران پەرلەمانمان نەبو، ویژدان و باوەر و پاکی پەرلەمانمان بون و خەڵکی بە ئەمەک وێرای درندەیی دوژمن بوێرانە چاودێری کار و رەفتاریان دەکرد، جاران شانازیمان بە سەرکردە و رابەرەکانمانەوە دەکرد و پشت و پەنامان بون، ئێستا خاوەنی پەرلەمان و بەناو دیموکراسین و سەرکردە و رابەرەکان بچوک بونەتەوە بۆ سەرکردەی حزب و جەمسەر و تاقم و گروپەکانیان. لە مێژە، شەش سەدە پێش میلاد، لە ئەسینا کەرەستەکانی دیموکراسی دارێژران، لەو ساتەوە چەمکی دیموکراسی گۆرانکاری گەورەی بەسەردا هاتوە، لە ناوچەکەمان تەوژمی دیموکراسی پاش روخاندنی دیواری بەرڵین بەرپابو، بەهۆی گەڵیک هۆکاری مێژویی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسەوە ئەو تەوژمە سەرەتاییە رەونەق و بەهاکانی زۆر کاڵبونەتەوە. بەتەنیشت هەر پرۆسەیەک و سیستەمێکی بەناو دیموکراسی دیکتاتۆرێک، شێخێک، ئەمیرێک، بنەماڵەیەک، لەشکرێک و ئایین و مەزهەبێك چنگیان بەتوندی لە گەردنی دیموکراسی چەقاندوە. ونستۆن چەرچڵ دەرباری دیموکراسی گوتویەتی: باشترینە لە سیستەمە خراپەکانی دنیادا. لای رۆژئاوا دیوکراسی بۆتە نەریتێکی مێژویی، لە ناوچەکەمان و لای خۆمانیش وەهمێکە، وەهمێکە شاگردەکانی حزب و دەسەڵات لە پەرلەمان وێناکێشی دەکەن بێئەوەی توانیبێتیان لە نزیکەی سی ساڵدا گەردنی دیموکراسی لە چنگەکانی دەسەڵات قورتار بکەن. ئەمە مانای ئەوە نیە کاری باشیان نەکردبێت، مەخابن پاکژکردنی جۆگەلە و باریکە روبار بون، ئاوەکە لە سەرچاوە چۆن بوە هەر دێت و دەروات. شکستی گەورەی پەرلەمانی کوردستان گەیشتۆتە لوتکە چونکە بۆ هەمو ئەو دالانەی رەوشی کوردستان هاتون یاسایەکیان بە ناوی چاکسازی خەتم کردوە، یاسایەک خۆی لە قەرەی سەرچاوەی ئاوە لیخن و لێڵەکە نەداوە، هاتون خەتاکەیان خستۆتە ئەستۆی مەجرای جۆگەلە و باریکە روبار و ئاوە مەنگەکان.
عەلی کەریمی ئیتر دەبێ هەر وابێ، کاتێک لە وڵاتێکی بێ ساحێبیی وێران و بێ شوان و دایک و باب، دەوڵەتمداری و بەڕێوەبردن و کوێخای وڵات، دەکەوێتە دەستی خەڵکانی کاڵفام، ماستاوچی، موستەفید، موزایدەچی و دەروێشی بنەماڵە و شێت و شەیدای عانە و باخ و ڤێلا و تڕۆمبێلی دەیان دەفتەر دوڵاری، سروشتی دەبێ دۆم کە کەڵاش بۆ خۆی بکات چی لێ دەردەچێت؟! ڕوانینێکی سەر پێیی بەسەر وڵاتانی ئەم سەر عەرزە زۆر بە سانایی بۆمان دەردەخەن؛ ڕۆژانی پشوو لە زۆربەی وڵاتان چۆن و بە چ عەیارە و پێوانەیەک و دوای مشت ومڕی لایەنەکانی ناو پەرلمان، چۆن ولەبەرچی دیاریی دەکرێت. لە ناوەڕاستی هەشتاکان ئاگادار بووم، بۆ ڕۆژی نەتەوەیی سوید ، چەند ساڵ لەسەر یەک گفتوگۆ و ململانێ بوو لە نیوان خەڵک و حیزبەکانی ئەم وڵاتە، پەرلمان کۆ دەبووەوە ئەرێ ئەم رۆژە، وا بزانم شەشی پووشپەر دەکات، بکرێتە پشوو و بۆنەی فەرمی یان نا؟! زۆری خایاند و چەند ساڵێک لە پەرلمان بیرۆکەکە سەر نەدەکەوت، دەیانگوت ڕۆژانی پشوو زۆرە و نابێ وڵات داخرێت و چەرخی ئابووری وڵات بەم بۆنانەوە دوا کەوێت. لە وڵاتێکی وەک ئەمریکا ١٠ ڕۆژ، کاندا ١١، سوید و زۆربەی وڵاتانی ئەورپا لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ ڕۆژیان هەیە، لە وێتنام تەنیا ١٠ ڕۆژ و هەرچی وڵاتانی لاتین ئەمریکایە کە بە تەمبەڵی و زۆرتری پشوو بە ناوبانگن، کولومبیا کە زۆرترینە ١٨ ڕۆژ و مکزیک کەمترینە ٧ ڕۆژیان هەیە، ئاڕژانتین و شیلی ١٥ ڕۆژ و برازیل ١٢ ڕۆژ. ئیتر زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی جیهان لە نێوان ٧ بۆ ١٨ ڕۆژ پشووەکانی فەرمیان بە دەستور و بریاری کۆ و پەرلمان دیاری کردووە. لە وڵاتانی دەورووبەری خۆمان تورکیا ١٥ ڕۆژی لە ساڵدا هەیە. ئێران ئەم وڵاتە بوو تا ئەمڕۆ زۆرترین پشووی ساڵی هەبوو، ٢٧ ڕۆژ بە فەرمی پشووی کارمەندان و خەڵک بوو. ئەمڕۆ لە ناکاو تەنیا بە بریاری حکومەتێکی فاشڵ و دوور لە خەڵک، بەبێ حیسێبکردنێک بۆ پەرلمان، ڕۆژی مردنی مستەفا بارزانی کە زۆر زیاتر لە نیوەی خەڵک نە تەنیا لەسەری هاوڕا نین، بەڵکو بە نەیاری خۆیان و بە سەرکردەیەکی فاشل و شکست‌خواردووی دەزانن و پێیان وایە زۆرتر لە غەمی کوڕان و بنەماڵەکەی خۆیدا بووە تاکوو ڕەشوڕووتی وڵاتەکەی و شۆڕشێکی پانزەبیست ساڵی بە ئاشبەتاڵکردن دا، کرایە پشووی فەرمی بۆ هەموو هەرێم. ڕۆژانی پشووی هەرێمی کوردستانێکی بێ بەهرە و مەسرەفی و تەنیا پشت بەستوو بە فڕۆشی نەوت، تاقە شتێکی کە دەتوانێ کوردستان بەرێتە کتێبی گێنیسی جیهانی، ژمارەی ڕۆژە پشووەکانێتی کە بوو بە ٣٨ ڕۆژی فەرمی و دەیانی بندیواریش! لە وڵاتێک کە هیچ لەبەرچاوگرتنێک بۆ ئیش و دەوامی کرێکار و کارمەندەکانی نەکرێت و لە دیوەخانان بریار بدرێت کرێكار و ژنان و پیاوانی میری چەند سەعات کار بکەن و چەند ڕۆژی ساڵ بەدەست بەتاڵی لە ماڵدا بمێنەوە و بیر لە گەشەی ئابووری و وەبەرهێنان نەکرێتەوە، زۆر دیارە ئەم وڵاتە هەر دەبێ خەونی سەربەخۆیی و ئیرادەی نەتەوەیی ببینێت. زۆر زوڵمە کوردستان بەم دەردە بەرین و حاڵی جوتیار و کرێکارمان ئاوا بە زەڵیلی بێ و دەوڵەتمدارانی جێی پێکەنین و هیچ لەباراندا نەبوو، چارەنووسی ئەم میللەتەیان بە دەستەوە بێت! ئیتر مادام تەنانەت لەم پرسەش هیچ حیسێبێکیان بۆ پەرلمان و ڕای خەڵک نەکرد، باش وایە دەرگای ئەم هۆڵە گاڵە درێت و هەرچی هەیە بگەڕێتەوە بۆ دیوەخانەکەی سەری ڕەش و ڕۆژانی پشووی سەرۆکی پەرلمان و پەرلمانتارانیش بکرێتە ٣٦٥ ڕۆژ!
مەریوان وریا قانع (٢) ڕقبوونەوە لە خود، یاخود ”خودنەفرەتیی“، لە ئەدەبیاتی سیاسیی و لە بواری سایکۆلۆژیای دەستەجەمعیدا دیاردەیەکە بە توندی بە مێژووی جولەکە و بە پەیوەندیی جولەکەکان لەگەڵ خودی خۆیندا گرێئەدرێت. جولەکەکان وەک ھەڵگریی ئەم پەیوەندییە تایبەتە دەبنێرێن، ئەگەرچی دیاردەی ”ڕقبوونەوە لە خود“ شتێک نییە تایبەتی بە جولەکە بەتەنھا. لە ڕاستیدا بەردەوامیی ئەم دیاردەیە بۆ ماوەیەکی درێژ لە مێژووی جولەکەکاندا و بە تایبەتی لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەھەمەوە تا سەردەمی جەنگی جیھانی یەکەم، لە وڵاتێکی وەک ئەڵمانیادا لە کێشەیەکی دەرونییەوە دەگۆڕێت بۆ جۆرێک لە ڕۆحیەتی تایبەت، بۆ زیھنیەت و عەقڵیەت، بۆ ئەو شتەی بە ئینگلزیی پێیدەگوترێت ”مێنتا‌ڵیتی“، Mentality. بێگومان دیاردەی ”ئەنتی سامیتیزم“، واتە ”دژە جولەکە بوون“، دیاردەیەکی دێرینە و ڕەگوڕیشەکانی بۆ ململانێی دینیی نێوان جولەکەکان و مەسیحییەکان دەگەڕێتەوە. لە سەردەمی مۆدێرندا، بە تایبەتی لە سەدەۆ نۆزدەھەم و ھاتنەکایەی زانستی بایۆلۆژیا و لەدایکبوونی داروینیزمدا، ئەم دژە جولەکەبوونە دەگۆڕێت بۆ ڕاسزیم و نەژادی جولەکە، وەک نەژادێکی سامی، بە نەژادێکی نزم ناودەبرێت. لە سەردەمی نازیەتی ئەڵمانیدا ئەم ڕاسیزمە دەبێتە بنەمای داڕشتنی پلانی لەناوبردنی یەکجارەکیی و سڕینەوەی نەژادی جولەکە لە ئەوروپادا. بەڵام ئەمە ھەموو فۆرمەکانی ئەنتی سامیتیزم، یان دژەجولەکەبوون، نییە. نووسەرە جولەکاکان خۆیان باس لە فۆرمێکی زۆر تایبەتی دیارەی ”دژە جولەکەبوون“ دەکەن کە بریتییە لە: ”دژەجولەکەبوونی جولەکەیە بەرامبەر بە جولەکە خۆی“، Jewish antisemitsim. و ھەندێکجاریش وەک ”دژەجولەبوونێکی داپۆشراو“ وێنایدەکەن، Disguised antisemites. لە کتێبی ”سێکس و کاراکتەر“دا نووسەری جولکە ڤاینینگەر دەنووسێت ”تاڵترین ئەنتی سامیتیزم، ئەو جۆرەیە کە لەناو جولەکەکان خۆیاندا ئەیاندۆزینەوە“. (Gilman 1986, pp. 293–294) ئەم ڕقبوونەوەیەی جولەکە لە جولەکەبوون و ئەم خودنەفرەتییە بە تایبەتی لە ئەڵمانیای سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەھەم و تا سەردەمی دوای جەنگی جیھانی یەکەم، دەردەکەوێت. بەشێکە لە مێژووی جولەکەکانی ئەڵمانیا، بە تایبەتی لە سەدەی نۆزدەھەم و سەدەی بیستەمدا. بە جۆرێک لە سەردەمی جەگی جیھانی یەکەم و دوای جەنگەدا ئەم نەفرەتکردنەیە لە خود. لەدایکبوونی چەمکی ”جولەکەی خودنەفرەت“، ، “self-hating Jew”،، جولەکەیەک کە ڕقی لە خۆیەتی، بەو سەردەمەوە گرێئەدرێت. لە ئەڵمانیادا ژمارەیەکی بەرچاو لە جولەکە ئەڵمانەکان جولەکەبوونیان وەک ئافەت و بەڵا، یان وەک نەفامیی و گەمژەبوون وێنادەکەن و بەو شێوەیەش مامەڵەیدەکەن. جولەکەبوونیان وەک ھەستکردن بە ئیھانەکردن بینیوە، زۆریان بە ئیھانەیان زانیوە بە جولەکە بناسرێن. جولەکەبوون وەک لەکەیەکی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و دینیی و وەک پەڵەیەکی دینیی پیس بینوە کە پێویستە لە خۆیانی بکەنەوە و بیسڕنەوە. تەنانەت شاعیرێکی وەک ھێنریش ھاینە، کە دینەکەی خۆی گۆڕیبوو بۆ پرۆتستانی، پێیوابە کە جولەکەبوون جۆرێکە لە لەعنەت. ئەم نەفرەتکردنە لە خود بەشێکە لە ئەدەبیاتی جولەکە و تەنانەت لە تیورە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانیش. لە دیدی شارەزایانی ئەم بوارەدا ئەم خودنەفرەتییە لای جولەکەکان ھەم دیاردەیەکی تاکەکەسیی و ھەم دیاردەیەکی دەستەجەمعیی بووە. لە ئاستە دەستەجەمعییەکەیدا لە دژایەتیکردن و ناشیرین‌کردنی بەشێک لە جولەکە بەرامبەر بە بەشێک لە جولەکەکانی تردا بەرجەستەیە. بۆ نموونە ڕقی بەشێک لە جولەکەکانی ئەڵمانیا لە جولەکەکانی پۆڵەندا و جولەکەکانی تری ئەوروپای خۆرھەڵات. یان جولەکە ئۆرتۆدۆکسەکان بەرامبەر بە جولەکە ڕیفۆرمخوازەکان. تیۆدۆر لێسینگ، Theodor Lessing، یەکێکە لەو نووسەرانەی لە ساڵانی سی سەدەی بیستەمدا ئەم دیاردەی خودنەفرەتییەی تیوریزەکردوە. ئەم نووسەرە خودنەفرەتی جولەکە وەک ئاکارێکی پاسۆلۆژیی و وەک جۆرێک لە عوساب دەبینێت، acute pathology of psychosis..و وەک دەرەنجامی کەمینەبوون و مەنفیبوونی چەندین سەدەی جولەکەکان مامەڵەیدەکات، کە بەسەریەکەوە دۆخێک دروستدەکەن جولەکەکان ھیچ شکۆیەک بەرامبەر بە خۆیان و لەناو مێژووی خۆیاندا نەبینن. ھیچ ھەستێکیشیان بە بوونی نرخێک بۆ خۆیان نەبێت و ڕێزگرتنیان لە خۆیان لە پلەیەکی ھێجگار نزمدا بێت. چەندان سەدەش لە ئەنتی سامیتیزم وادەکات ئەو دۆخی خودنەفرەتییە ببێت بە دیاردەیەکی سایکۆ پاسۆلۆژیی و لە فۆرمی بیمارییەکی نەفسیی دەستەجەمعیدا ئامادەبێت.ھاوکات لێسینگ ئەم خودنەفرەتییە وەک نەخۆشییەکی کولتورییش وێنادەکات و گرێیئەدات بە ”تەماھیکردنێکی پڕ موبالەغەوە لەگەڵ فەرھەنگی باڵادەست و بەناوەکیکردنی پێشداوەرییەکانی ئەو فەرھەنگە باڵادەستەوە“ ((Gilman 1986). باوەڕیشی وایە ئەم دیاردەیە زیاتر لەناو ئەو خوێندەوار و نووسەر و ڕۆشنبیرانەدا ئامادەیە کە خۆیان وەک کەسانی تواوە و ئامێزانبوو بە فەرھەنگە باڵادەستەکانی سەردەمەکانی خۆیان دەزانن. لەم خودنەفرەتیەدا جولەکەکان ھەموو ئەو بەدبەختیی و نەھامەتیانەی لە مێژوودا بەسەریاندا ھاتوە، خستۆتە ملی جولەکە خۆی و جولەکەیان لەو نەھامەتییانە بە بەرپرس زانیوە. پێشیان وایە جولەکەکان پێویستە لەسەر ئەو چارەنووسە تاڵەی ھەینابووە، تەنھا لۆمەی خۆیان بکەن. ھەستکردنی بەردەوام بە ترس و ھەستکردن بە بچوکیی لە بەرامبەر ئەوانیتردا، کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئەم خودنەفرەتیەن. لەگەڵ دروستبوون و ھاتنەکایەی دەوڵەتی نەتەوەشدا لە ئەوروپا، لە کۆتاییەکانی سەدەی ھەژدەھەمەوە، ئیتر مەسەلەی دروستکردنی ”دانیشتوانێکی لێکچوو“، یان ”ئامێزانبوون“ بەمانای ئیندیماجکردن، دەبن بە بابەتی سەرەکیی و وا چاوەڕوان دەکرێت جولەکەکان ببنە بەشێک لەو دانیشتوانە تازەیە کە دروستدەبێت. ئەم دۆخە جولەکەکان، بە تایبەتی لە ئەڵمانیادا، بۆ دوو بەرە دابەشدەکات. یەکەمیان ئەو بەرەیەیە کە لەگەڵ تواندنەوە و ئامێزانبووندابون لەناو ئەو چوارچێوە تازانەدا، دووەھمیان ئەوانە کە دەیانویست شێوە ژیان و ئاین و زمان و کەلەپوری خۆیان بپارێزن. خودنەفرەتیی جولەکە، بەرھەمی ئەو بەشەی جولەکەکانە کە لەگەڵ تواننەوە و ئامێزنبوونی جولەکەدابوون لەناو ئەو کۆمەڵگا تازانەدا، بێگوێدانە کێشەی بڵاوبوونەوەی ڕاسیزم و بەھێزبوونی زاتری ئەنتی سامیتیزم. لە سەرێکی ترەوە ”خودنەفرەتیی“ جولەکە، وەک شارەزایانی ئەم بوارە دەڵێن، دەرەنجامی تێکەڵبوونی ”خودڕەخنەیی“ جولەکەکانیشە بە وێنەی جولەکە وەک نەزان و گەمژە و بەڵا. وێنەیەک لە سەدەی نۆزدەھەمەوە جولەکەکان بەرامبەر بەیەکتری زیاتر و زیاتر ھەیانبووە. واتە بەشێکی ئەم ڕقبوونەوەیە لە خود و ئەم نەفرەتە لەوەی کە تۆ کێیت، لەو ھەڵوێستە ڕەخنەییەوە دێت کە مرۆڤ بەرامبەر بە خودی خۆی ھەیەتی، بەڵام ڕەخنەیەک کە سنووری ڕەخنەکردنی تێپەڕاندوە و گۆڕاوە بۆ ڕقبوونەوە لە خود. لەم ساتەدا ئیتر ڕەخنەگرتن لەوەدەکەوێت ڕەخنەگرتن لە خود بێت، بەڵکو دەگۆڕێت بۆ ڕق و نەفرەتێکی سایکۆلۆژیی و سیاسیی لە خود خۆی. ڕەخنەیەک تێکەڵبووە بە ڕوانینێکی زۆر نزم بۆ خود و بە بەکەم و سوک و نوقسان تەماشاکردنی خۆی. ئەم فۆرمە لە سنووربەزاندنی ڕەخنەگرتن لە خود، ئەو ژێرخانە سایکۆلۆژیی و سیاسییەیە کە خودنەفرەتیی لەسەر دروستدەبێت.
دانا نه‌قی جه‌نگی ساردی نوێ سه‌ره‌تایه‌كی نوێیە بۆ دابه‌شكردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و داهاتووی ناوچه‌كه، یٔه‌م شه‌ڕه‌ی یٔێستا ته‌نها شه‌ڕی دوو جه‌مسه‌ر و خاوه‌نهێزەکان نیه به‌ڵكو له نێوخۆی یٔه‌م ململانێیه‌دا شه‌ڕی ساردی نێوان سعودیه و یٔێرانه، له‌لایه‌ك شه‌ڕی یه‌كلابوونه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌به به‌سه‌ر به‌ره‌ی شیعه و سوننه‌دا. وه‌ك ده‌بینین شه‌ڕ و یٔاڵۆزییه‌كان رۆژ به‌رۆژ وڵاتانی ناوچه‌كه له لێواری مه‌رگ و قات و قڕی نزیك ده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ناتوانرێت به چه‌ندین ده‌یه‌ی تر بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش به‌هاری عه‌ره‌بی. یٔه‌وه‌ی جێگه‌ی قسه له‌سه‌ر كردنه، هیلالی سوننه و هیلالی شیعه‌یه، به سه‌ركردایه‌تی سعودیه و یٔێران.هیلالی شیعی له باشوری عیراقه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ سوریا و یٔێران، لوبنان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌نداوی عه‌ره‌ب. په‌یوه‌ندی نێوان یٔێران و سوریا هۆكاره‌كه‌ی ته‌نها مه‌زهه‌بی شیعه نیه، به‌ڵكو یٔه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌ش رۆڵ ده‌بینن تیایدا : - كاتی جه‌نگی عیراق-یٔێران، باوكی به‌شار یٔه‌سه‌د په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا باش نه‌بوو له‌هه‌مان كاتدا یٔه‌سه‌د هاوكاری یٔێرانی ده‌كرد. - هه‌ردوو وڵات (یٔێران-سوریا) به یٔێستاشه‌وه رێگا ناده‌ن به ته‌واوه‌تی بكه‌ونه ژێر ره‌حمه‌تی یٔاسایشی یٔه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی. وه هیلالی سوننی له دوای دروستبوونی داعشه‌وه به ته‌واوه‌تی جوگرافیای دیاره كه له سعودیه‌وه بۆ توركیا، باشوری رۆژاوای عیراق، یٔه‌رده‌ن، میسر و به‌شێك له كه‌نداوی عه‌ره‌بی. به‌مه‌ش رۆژ به رۆژ چالاك ده‌بن بۆ رێگاگرتن له قه‌ڵه‌مڕه‌وی شیعه له‌لایه‌ك و هه‌روه‌ها له دوژمنی له‌مێژینه‌یان كه یٔیسرایٔیله. وه‌كو بینیمان له دوو ساڵی رابردوودا په‌یوه‌ندی رێككه‌وتنی سیاسی و بازرگانی نێوان سعودیه و میسر به ته‌واوی رۆیشته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. یٔه‌وه‌ی گرنگه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین كورده، به‌تایبه‌تی كوردی عیراق كه بۆ ماوه‌ی یست و نۆساڵه نیمچه ده‌وڵه‌ته و خاوه‌نی جوگرافیایه‌كی باش‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی سرووشتی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌كو نه‌وت و غازە یٔه‌وه‌ش بووه‌ته جێگای تێڕامانی رووسیا و یٔه‌مریكا. گرنگه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له دوای ئەم قەیرانی ئابوری و کرۆنایە بیر له یٔاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و خاك و یه‌كتر قبوڵكردن و باشكردنی بارودۆخی میلله‌ت بكه‌نه‌وه نه‌وه‌ك یٔاڵۆزكردنی دۆخه‌كه كه دۆخێكی یٔارامه له چاو زۆرینه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئارام سەعید سیاسەتی سی سالی رابردوی هەرێم بریتیە لە خولانەوە لەناو بازنەیەکی بۆش دا هەمیشە هەر قەیرانیک دەردەکەویت لە کۆتاییدا دەرئەنجامێک دەردەخەن کە خەتای هاولاتیە، تەماتەی کوردی بە نمونە. جوتیاران خۆپیشاندانیان کرد لەسەر ساخ نەبونەوەی بەروبومەکانیان، وەزیر لەجیاتی چارەسەر و پلانی ئێستا‌و داهاتوو، لەرووی زانستیەوە باسی کرد و وتی کە ئەوتەماتەیە بۆ دۆشاو ناشێت، دواتر چەندین چاو‌دێر و رۆژنامەنوس کەوتنە خۆ کە مەبەستی ئەوە نەبوە بەڵکو ئەوەیە کە تێچونەکەی زۆرە ،پاشان هەندێکی تر وتیان دەستی کار گرانە، پلانی باش نیە بۆ بەرهەم هێنان، جوتیاران بێ پلان کاریان کردوە، لە کاتێکدا خۆی هەموو ئەمانە بەرپرسیاریتی وەزارەتی کشتوکاڵە چارەسەری کات،بەڵام بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدرێت لۆمەی جوتیاران بکریت کە بەبێ بەرنامە بەرهەمیان هێناوە، ئەم هەنگاوە پێمان دەڵیت کە سیاسیی ئەم وڵاتە دان نانێن بە هەڵەکانیانا و پێ دەچێت دان نان بە هەڵەدا لە سیاسەتی ئەم دەڤەرەدا نەبێت و ئەوەش بەشی زۆری کارەساتەکەیە، کە تا ئیستا یەک وەزیرمان نەبینی لەم قەیرانە قولەدا دەست لەکاربکێشێتەوە لەبەرئەوەی شەرم و حەیا نەماوەو کەس ئامادە نیە داوای لێبوردن بکات لە سیاسەتی هەڵەی خۆی، چ ئەوانەی ئێستا چ ئەوانەی سالانی رابردوو. کە شەرم نەما ئیتر ئەبێت یەکێک بدۆزنەوەو لۆمەی بکەن لەسەر ئەو هەلەیە. دەگەڕێن بۆ یەکێک یان گروپێک کە تاوانەکەی بخەنە پاڵ و لێی دەرچن، لە کوردستاندا ئەوەش ئاسانە یەکێتی دەیخاتە پال پارتی،پارتی یەکیتی تۆمەتبار دەکات، پاشان ئۆپۆزیسیۆن دەیخاتە پاڵ دەسەڵات و دەسەڵات دابەش بون و لەناوخۆیاندا یەکتر تاوانبار دەکەن و لە ژێرەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی بیخەنە ئەستۆی بێ پلانی جوتیاران، لێرەوە بازنەیەک دروست دەکەن کە جوتیاران تیایدا دەخولێنەوەو لەناو ئەو هەموو وەڵامانەدا وون دەبن... ئەگەر دەرئەنجامەکەش بەرێکەوت دەرکەوت کە کۆمپانیای زەبەلاحی وڵاتانی دراوسێ رێگر بووە لەوەی تەماتەی خۆماڵی نەکرێت بە دۆشاو، یان حکومەت نەیتوانیوە هاوردەی ئەو بەروبومانە راگرێت کە لە ناوخۆ هەیە ئەوا نە دەسەڵاتی قەزایی هەیە لێیان بپرسێتەوە نە پارلەمان، لەو حالەتەشدا لێی دەردەچن نەداوای لیبوردن دەکەن نە سزاش دەدرێن. لێرەدا مەسەلەکە تەنها کشتوکاڵ و وەزیرەکەی نیە ئەوە تەنها نمونەیەکە،بەڵکو ئەم قەیرانە هەموو وەزارەتەکان و سەرۆکی حکومەتی ئێستا و حکومەتەکانی پێشوش دەگرێتەوە، سیاسەتی نەوت و داهاتی ناوخۆ لەبازنەی گەورەتردا دەخولینەوەو هاوڵاتیان گێژ کردوە بەو هەموو خولانەوەیە لەبازنەی بۆشدا. زانایانی دەرونناس و کۆمەڵناس پێیان وایە شەرم و حەیا لەسەر ئاستی تاکە کەس زۆر گرنگە بۆ مرۆڤ و گۆڕانکاری باش دروست دەکەن، ئەوکاتەی بەرپرسێکی سیاسی شەرم و حەیا دەیگرێت و داوای لێبوردن لەهەڵەیەکی رابردوی دەکات زۆر گرنگ دەبێت. نەمانی شەرم لە سیاسەتدا واتە شەرمکردن لەوەی سیاسیەکان ئەرکەکانیان جێبەجێ نەکردوە، هەرەشەیەکی گەورەیە لەسەر هەرێمی کوردستان، هەرەشەیە بۆسەر سەروەری یاسا، گرنگە سیاسی بزانیت کە شەرمکردن دەرفەتی گەورەی دەداتێ بۆ فێربوون، بۆیە لوتبەرزی و خۆ بەگەورە زانین لەبەردەم هاوڵاتیدا ئاکامی خراپتری دەبێت و متمانە لەدەست دەدەن. سیاسی لەم هەریمە لەجیاتی شەرمکردن لە هەڵەکانی خۆی پەنا دەبات بۆ شەرمەزارکردنی بەرامبەرەکەی کە ئەمەش بەکارهێنانی شەرمە وەک چەکێک بەڵام بۆ بەرامبەر نەک بۆ خۆی.
سەرتیپ وەیسی له سه‌ره‌تای دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنی حه‌قیقی و گه‌شه‌كردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، وامانزانی ئه‌و بزوتنه‌وه نوێیه شان به‌شانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له به‌رده‌ستماندایه و بۆ هه‌تا هه‌تایه ژیانمان ده‌گۆڕێ، به یه‌كجاری له كۆڵ ده‌سه‌ڵاتی و پارتی و یه‌كێتیی ده‌بینه‌وه، ژیانێكی جوانتر و حكومڕانییه‌كی باشتر ده‌هێنینه كایه‌وه. سه‌ركه‌وتنی گۆڕان وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه و خۆپیشدانه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوبات و وڵاتانی دیكه و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موومان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، وه‌ك ئامرازێكی گرینگی دروستكردنی رای گشتیی و به سه‌نترالكردنی ده‌نگه ناره‌زاییه‌كان، ئاماژه‌یه‌ك بوو كه هه‌موو كه‌س له شوێنی خۆیه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و نا عه‌داله‌تی و ده‌سه‌ڵاته ده‌وه‌ستێته‌وه، چیتر كه‌س وا هه‌ست نا‌كات ته‌نهایه. به‌داخه‌وه ئه‌و حه‌ماسه‌ت و خۆشییه، دواتر بووه خه‌م و ناخۆشی، چونكه نه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه كه‌س و لایه‌ن و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كانیش، نه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیش، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له دروستكردنی كۆ ده‌نگییه‌ك، له پێناو باشتركردنی حكومڕانی و جوانكردنی خه‌باتی سیاسی، به‌ڵكو بووه هۆی دروستبوونی ناكۆكی زیاتر و به‌رته‌وازبوون و بێ هیوای زیاتر. هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئێره‌یان پڕكرد له پاڵه‌وانی خه‌یاڵی و خه‌ڵكی پڕ دڵ له كینه و رق، جه‌مسه‌رگیری و دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتریان دروستكرد. دوای شكستی ئه‌زموونی گۆڕان، هه‌موو ده‌نگه‌كان به په‌رته‌وازه‌یی و به‌بێ به‌رنامه هاتنه فه‌یسبوك، ئه‌مه‌ش رێگه‌ی خۆشكرد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست و پڕوپاگه‌نده و ته‌شهیر ناوزردان. ئێستا ئاسانترین شت ئه‌وه‌یه له لایه‌ن هاوڕێكانی دوێنێی ئۆپۆزسیۆن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌خوین و ناشرین بكرێی. دوای شكستی ئۆپۆزسیۆن، خه‌ڵكه رۆشنبیر و ناوه‌نده دیموكراتی و ئازادیخوازه‌كان هه‌مووی ئیهمال كران، ئێستا گشتمان له فه‌یسبوكین، به‌ڵام به دۆست و نه‌یار كه‌سمان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هاوڕانین، گفتووگۆكانمان هه‌مووی سه‌ری كێشاوه بۆ جوێن و ته‌شهیر و توڕه‌بوون. وای لێهاتوووه هه‌مووان بوونه‌ته مڕۆڤی هه‌رزه‌كار و ئالی، ڕۆڵی مرۆڤ جوان و راسته‌قینه و پسپۆڕه‌كان نه‌ماوه، قسه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین به‌س ئه‌و بابه‌ته و پسپۆڕیانه نه‌بێت كه كاری خۆمانه. گفتووگۆكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان به‌جۆڕێك ساده و ساكار بۆته‌وه، شوێنێك نه‌ماوه بۆ گفتووگۆی جدی و قوڵ، ئێستا ئێمه بۆ ئه‌وه لێره‌ین قسه له‌سه‌ر یه‌كتری بكه‌ین نه‌ك قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ین. ڤیگه‌رو كه‌سه دیاره‌كانی میدیای نوێ و توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونه‌ته خه‌ڵكی شه‌لاتی و جونێو فرۆش. حكومه‌ت و په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و دادوه‌ر و حزب و هه‌رچی توێژه، هاتۆته تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و شوێنی حه‌قیقی كاری خۆیان جێهێشتووه. له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی هه‌رچی بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڤێری فای بكرێت، یاخود پشتڕاستبكرێته‌وه شه‌یری ده‌كه‌ین، یاخود بۆچوونی خۆمان له‌سه‌ر ده‌ده‌ین و جاروباریش به لایك و كۆمێنت په‌یام بۆ یه‌كتری ده‌نێرین. له‌و زه‌ڵكاوه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی شوێنێك نه‌ماوه بۆ خه‌ڵكه ژیر و جوانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگا، هه‌رچی له‌وێیه كاریگه‌ره به‌و دۆخه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكراوه؟!!! ئه‌و فه‌وزاو پاشا گه‌ردانیه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ته‌نها به چه‌ند ساڵێكی كه‌م له پاش دروستبوونی گۆڕان هه‌ستیپێكرا، چه‌ند كه‌سێكیش ئاماژه‌یان به خراپی ئه‌و رێگه و سیاسته كردبوو، ته‌نانه‌ت به نوسین و قسه‌ش نه‌وشێروان موسته‌فایان ئاگاداكرده‌وه، به‌ڵام دواین قسه‌كانی ناوبراو له‌وباره‌یه‌وه ئه‌وه‌بو، كه تازه دره‌نگی كردووه و ئه‌و میلله‌ته‌ش ئه‌وه‌ندی زیاتری پێ هه‌ڵناستێت.
جەعفەر عەلی هەمووان دەزانین موریدان و دەروێشان، سەر بەو دونیایەن، کە هایدیگەر بە بوونی ناڕەسەن ناویدەبات، واتە بوونێک لە دەرەوەی بوون و ئامادەبوونی خۆیدا وەک سوبێکتێک، وەک مرۆڤێکی ئازاد و بیرکەرەوە. ئەو بوونەی تەنیا دەتوانێ لە رێی ئەویدییەوە بیربکاتەوە و وەک تاکێک هەم هێزی بیرکردنەوەی دۆڕاندووە، هەم لەوە دەرچووە بیربکاتەوە. کاتێک قسە لە تەریقەت دەکرێ، پێویستە لەو راستییە بە ئاگا بین، کە ئەم دیاردەیە ئەزموونێکی رۆحی قوڵە، ئەوانەی لەو دونیا رۆحانیەدا دەژین وایدەبینن، کە ماوەی دابڕاوی نێوان کەسی سۆفی (المتناهی Eternal) و خودا (اللامتناهی (Immortal کورت دەکاتەوە و بگرە ئەو ماوەیە دەسڕێتەوە. دەروێش لە خۆشەویستییەکی رەها بۆ خودا و ملکەچییەکی رەها بۆ شێخی تەریقەتدا دەژی، تا دەگاتە حاڵەتێک کە ویلیا‌م جەیمس ناویدەنێت: "حاڵەتی لە گۆکەوتن"، واتە حاڵەتێک کە کەسی سۆفی، یان دەروێش دەباتە دۆخی توانەوەی تەواو لە ئەویدی و دۆخی بێئاگایی لەوەی کە سوبێکتێکە و دەتوانێ بیربکاتەوە. ئەمەش رێک ئەو دۆخەیە کە مرۆڤ لە دەرەوەی دونیای فیکری دینی و تەریقەتیشدا لە رێی پۆشینی بەرگی ئایدیۆلۆژیاوە گیرۆدە و گرفتاری دەبێت. لە کۆمەڵگەیەکدا کە هۆشیاری کۆمەڵایەتی لە ئاستێکی نزمدا بێت، مەترسییەکە بە تەنیا لەوەوە نایەت کە دەسەڵاتی نەریتی و رێبەرانی رۆحانی پانتایی بیرکردنەوەمان دابپۆشێت، بەڵکو لەوەشەوە دێت، کە بەشێکی گرنگ لە نوخبەی خوێندەوار و هەڵگرانی بڕوانامە و قەڵەم بە دەستانی ئێمەش دەبنە بەشێک لەو لەشکرەی کە بە دەیان فرسەخ لە بیرکردنەوە دووردەکەونەوە، لێرەدا کاتێک بیرکردنەوە ئامادەیی نابێت، رۆشنبیر و مامۆستای زانکۆ و دکتۆر و ئەندازیار و ئەندام پەرلەمان و وەزیر و خوێندکار و... هتد، وەکیەک بەڵام بە شێوە و فۆرمی جیاواز، دەبنە دەروێش، هەر یەکە و شێخی تایبەتی خۆی و تەکیە و خانەقای تایبەت بەخۆی دەبێت. شێخێک رۆحانی و ئەویدی عەلمانی، شێخێک سەلەفی و ئەویدی ئیخوانی. گرنگ ئەوەیە شێخ دەبێتە سیمبول بۆ مانادان بە ژیانی ئەوانیدی، ئەوانیدی لە رێگەی شێخەوە نەبێت ناتوانن شوناس بە خۆیان بدەن، واتە هەمووان وەکیەک بوونێکی نائامادە و ونن، هەمووان وەکیەک خودێکی ئامادەن بۆ وەرگرتن و خەزنکردنی ئەو وشە و رستانەی لە دەرەوەی خۆمانەوە و لە زاری شێخی گەورەوە دێتە دەرەوە. شێخایەتی ئەگەرچی سەر بە دونیای رۆحانی و دینییە، بەڵام عەلمانیانی کورد بە هەموو هێزیانەوە لە تەکیە و خانەقاوە گواستیانەوە بۆ بارەگاکانی حیزب و لە شێخانی تەریقەتیشەوە بۆ سەرۆک و سکرتێر و رێکخەر و ئەمیر و ئەمیندار. کورت و پوخت گرفت بە تەنیا لە بوونی دەروێشی رۆحانیدا نییە، بەڵکو لە گواستنەوەی ئەو فیکر و ئایدیۆلۆژیایەدایە بۆ دونیای سیاسی و کۆمەڵایەتی لەسەر دەستی خوێندەوار و عەلمانیانی کورد، کاتێک حیزب دەبێتە تەریقەت و سەرۆکی حیزبیش شێخی تەریقەت!
دانا رەشید ئەردۆگان لەم ماوە دوور‌و درێژەی حوکم کردنی بە قۆناغ کاری لەسەر هەم سیاسەتی نێودەوڵەتی کردوە هەم سیاسەتی رۆژهەڵات ، لە لایەکی تریشەوە ئیشی لەسەر کوالیتی عەقڵیەتی ناوچەکان کردوە ، سەرەتا دەبێ بوترێت ئەوروپاو ئەمەریکا رۆڵی زۆریان گێرا بۆ هاتنە سەر کاری ئاک پارتی و تێکشکاندنی حکومەتی بەرەیی تورکیا ،کە جۆرێک لە بلانسی هێزو بریاردان و تا رادەیەکیش دیمۆکراسیەتی هەڵبژاردنی راگرتبوو ، کە هەمیشە ئەگەر سەرۆک وەزیران پارتێک بوایە ئەوا سەرۆک کۆمار پارتێکی تر دەبوو ، بە هاتنی ئاک پارتی دەسەڵات بوو بە یەک حیزب و لەناو حیزیشدا لە کەسێکدا چڕ بوەوە ، بۆ ئەمە هەموو هاورێ نزیکەکانی ئەردۆگان کە زامنی ئەم هەڵکشانەی بوون ، باجی تەفرەخواردنی خۆیان دا‌و لە حیزب و دەسەڵات دوور خرانەوە ،وەک عبدوڵا گویل ، داود ئۆغڵو ، باباجان و چەند کەسی تر ، ئەردۆگان بەوە ناوبرا کە پیاوێکی پچوکە بەڵام خەونێکی گەورە دەبینێ ، بۆ ئەم خەونەش کە خەونی گێرانەوەی دەسەڵاتی ئیپراتۆری عوسمانی یە ، کە خۆی لە سنورێکی جوغرافی فراواندا دەبینێتەوە ،بە هاوکاری دەوڵەتانی گەورە شانۆگەری ئینقلابی ساز دا‌و بەمەش دەسەڵاتی سەربازیشی بۆ خۆی قۆرخ کرد، لە مەعمەعەی سیاسەت و هاوکێشە جەنگی و ئابوریەکاندا ، هەم یاری کردوە و هەم یاریشی پێ کراوە ، هەروەک چۆن فرۆکەیەکی روسی خستە خوارەوە و دوای ئاڵۆزی بە سەفقەیەکی ئابوری و سەربازی فرۆشتیەوە بە پوتین ، بە یارمەتی دانی رەمزی کەرتی غەزە لە فەلەستین ، گرژی لەگەڵ ئیسرائیل دروست کرد لە سنورە ئاویەکان و دوایش بە سەفقەیەکی ئابوری و پێدانی سنورە ئاویەکان بۆ تەراتێنی ئیسرائیل بێ دەنگی کرد ، بە پلانی کوشتنی رۆژنامە نوسی عەرەب خاشوقچی ،گرژی لەگەڵ ئەمەریکا دروست کرد‌و دوایی بە سەقەیەکی ئابوری خامۆشی کرد ، ئەمە بە تێکڕا کارکردنی ئەردۆگان بوە لە ناو دەوڵەتە گەورەکان بۆ دژایەتی مەسەلەی کورد ، چۆن ئیسرائیلی بێ دەنگ کرد کاتێ پشتیوانی لە دروست بوونی کیانی کوردی دەکرد بە ئیعلامی ، چۆن روسیای بێلایەن کرد کاتێ کوردی رۆژئاوای لە هاوکێشە سەربازی و سیاسیەکان لە سوریا بە تەرەفی بەهێز ناو دەبرد ، چۆن ئەمەریکای لە رۆژئاوا کشاندەوە تا خۆی هێرش بکاتە سەر کوردەکان بیان کوژێت ، ئاوا مەسەلەی کوشتنی خاشوقچی دروست کرد ، ئەردۆگان لە ناو تورکیا‌و رۆژهەڵات جۆرێکی تر کاری کردوە ، هەڵبەتە دیوی رۆژهەڵات زۆر جیاوازە ، بە دوو جۆر کاری لەسەر کوێر کردنی عەقڵی مرۆڤ و کۆمەڵگە کردوە ، چۆن لەگەڵ حکومەتی مورسی لە مصر رێک کەوتبوو بۆ گرێدانی مصر بە تورکیاوە ،بۆ ئەمەش دەستیان لە کوشتنی قیپتیەکانی مصر و سوتاندنی کەنیسەکانیان نەدەپاراست،کاتێ گەورەترین کەنیسەی قیپتیەکانیان سوتاند کە هەزاران ساڵ بوو بە پێوەبوو ، مورسی هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو ، بە روخانی مورسی ئەردۆگان لە رۆژهەڵات دەستێکی بەهێزی شکا ، ئێستە گەرەکێتی لە لیبیا ئەو بەرنامە قێزەونە تەواو بکات ، کارکردنی لەسەر بە تایبەت کورد و تورکە راسستە قەومچیەکان ، مەسەلەی بوونی دەسەڵاتێکی ئیسلامی و چەسپاندنی شەرعی دین و گەراندنەوەی یان دروست کردنەوەی سوڵتانی عوسمانی و خۆشی یەکەم سوڵتانی بێت ، ئەتوانم بڵێم زۆرایەتی کوردی عەقڵ کوێری مسوڵمانی لەگەڵدایە ، بۆ نمونە هەرچی مرۆڤی کوردی ئیسلامیە چ لە ناو خاکی باکوری کوردستان یان لە باشوری کوردستان ، بە دڵ پشتیوانی لێ دەکات ، هەروەک چۆن حیزبەکان وەک یەکگرتوی ئیسلامی بە ئاشکرا پشتیوانی دەکات ، بۆ ئیسلامیەکان خاک و وڵات و سەروەری و ئەم شتانە قیمەتی یەک توری نی یە ، هێندەی دەخوازن دەسەڵاتێک بیتە کایەوە ، شەرعی دین بچەسپێنیت ، جا ئەو دەسەڵاتە داعش بێت یان ئەردۆگان بێت ، یان قاعیدە بێت یان هەر جیهەتێکی تر ، هەرچی دەروێش و شێخ و تەکێ و خانەقاو کەسانی تەریقەتی هەیە لەگەڵیدان چونکە ئەمانە یەک کەس بە عینوانی شیخ دەیان بزوێنێ ، شیخ لەگەڵ ئەردۆگان بەرژەوەندی گرێ داوە ، حیزبەکانی تریش وەک پارتی و یەکێتی و ئەوانی تر بە ناوی سیاسەتەوە گرێدراوی سیاسەتەکانی ئەردۆگانن، واتە بە رێژەیەکی ترسناک مرۆڤگەلی کوردی لە بەرکێدایە ، لە ناو تورکیشدا دەزانێ چۆن کار لەسەر عەقڵی کوێری راسستی بکات ، کە پەیوەستە بە جۆری پەروەردەی خێزانی کۆمەڵگەی تورک ، چۆن کوردەکان قەتڵی عام بکات چۆن دژی خواستەکانیان بێ ،ئەمە مەرجی دەنگ پێدانەوەی تورکێکی راسستە بۆ هەر سەرۆکێک و هەر پارتێک ، لێرەوە ئاگری یاریەکە خۆش دەکریت ، باشوری کوردستان نەک هەر ئیمانی بە سەربەخۆیی و خاک و هیچ شتێک نەماوە بەڵکو جیهانی کورد بوون لە باشور لەمپەری راست بۆ ئەوپەری چەپ بوە بە پارەو خۆ دەوڵەمەند کردن ، واتە باشور بوە بە بازاڕی فاحیشەی سیاسی و بازرگانی ، باکور خەبات و کارێکی زۆر دەکرێت بۆ بە هۆش هێنانەوەی عەقڵیەتی کورد ، ئەوە زیندانەکان شاهێدی دەدەن و بەدەست هێنانی ٪ ١٣ دەنگی پارتێکی بەرەیی کوردی گەواهی دەدات ، رۆژئاوا ئەوە دەبینرێت چۆن لەناو کوانوی ئاگردا مقاوەمەی مانەوە دەکات ، باشور ئەو حەوشەیەیە بۆ ئەردۆگان و تورک کە کورد‌و کوردستانی تێدا دەشکێنیت ، باشور رزگار نەکرێت ئەردۆگان فرسەخ بە فرسەخ لە سەرکەوتنی خۆی و بە هەتا هەتایی شکاندنی کورد‌و کوردستان نزیک دەبێتەوە .
ئومێد قه‌ره‌داخی ته‌سه‌وف رزگاربونه له عه‌شقی دنیا و رووكردنه عه‌شقی ئیلاهیه، جێهێشتنی چێژی مادییه له‌پێناو گه‌یشتن به چێژی روحیدا ، هه‌وڵدانه بۆ گه‌یشتن به پله‌یه‌كی باڵا له رۆحانیه‌ت، بۆ ئه‌مه‌ش تاك له رێگای زیكر و ته‌هلیله‌وه، له رێگای تێڕامان و كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونی روحییه‌وه تێكه‌ڵ به‌عشقی ئیلاهی ئه‌بێت، له نێو ئه‌و عه‌شقه‌دا ده‌گاته پله‌یه‌ك هه‌ندێك له سوفیه‌كان پێده‌ڵێن فه‌نابوون، جه‌وهه‌ره‌كه‌ی فه‌نابوونی خوده له‌نێو عه‌شقی ئیلاهیدا ،یان تا ئه‌و سنوره‌ی سوفی ده‌چێته دۆخێكه‌وه ، له ژیانی مادی داده‌بریت و ئه‌بێت به به‌شێك له مه‌عشوقه‌كه‌ی كه زاتی خودا خۆیه‌تی ، بوونی خۆی له نێو بوونی ئه‌ودا ده‌بینیته‌وه ، بوونی ئه‌ویش له نێو بوونی خۆیدا مه‌نسوری حه‌لاج یه‌كێك له دیارترین ئه‌و سوفیانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه به‌روونی دواوه ، ئه‌و ئه‌ڵێت (أنا من أهوی ومن أهوی أنا ،نَــحــنُ روحــانِ حَـڵنـا بَـدَنـا، فــــــإژا أبصرتنی أبصرته، وإژا أبصــــــــرته كان أنـــا) واته ( من ئه‌وكه‌سه‌م ئاره‌زووی ئه‌كه‌م، ئه‌وكه‌سه‌ی ئاره‌زووی ئه‌كه‌م منم ، ئێمه دووگیان بووین چوینه ناو یه‌ك لاشه ، ئه‌گه‌ر من ببینی ئه‌وت بینیوه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ببینی ئێمه‌ت بینیوه ) له‌به‌ر ئه‌م بۆچۆن و مه‌قامه روحیانه‌یه به‌رده‌وام ته‌سه‌وف و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ته‌وژمی سه‌له‌فی و نه‌قڵگه‌رایی مێژوی ئیسلامه‌وه رووبه‌رووی گرفت و كێشه بونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتنی ته‌ریقه‌تیش له بنه‌ره‌تدا رێگایه‌كه بۆ رێكخستن و به كۆمه‌ڵایه‌تیكردنی ئه‌زموونی خوداپه‌رستی ته‌سه‌وف ، بۆ توانه‌وه له نێو روحانیه‌تدا، به‌ڵام له قۆناغه‌كانی دواتردا، به بڕوای من دوو گرفتی سه‌ره‌كی له نێو ته‌ریقه‌تدا رویداوه، یه‌كه‌میان ؛ لادانی جیاواز له ریبه‌رایه‌تی ته‌ریقه‌تدا رویداوه ، رابه‌رانی ته‌ریقه‌ت كه‌وتونه‌ته په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، به پێچه‌وانه‌ی به‌هاكانی ته‌سه‌وفه‌وه ، ته‌ریقه‌تیان وه‌ك ئامرازی به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی به‌كارهێناوه ، به درێژایی میرنیشینی بابان ته‌ریقه‌تی قادری وه‌ك دامه‌زراوه‌ی ئایینی فه‌رمی ده‌سه‌ڵات رۆڵی بینیوه و رابه‌رانیشی له په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانی به‌هێزدابوون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، له‌كاتێكدا بنه‌مای گرنگی ته‌سه‌وف به‌جێهیشتنی ده‌سه‌لاته، بایه‌خدانێكی ته‌واوه به ره‌هه‌نده روحیه‌كه‌ی ئینسان ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو ، كاتێك مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی له هێندستانه‌وه گه‌رایه‌وه سلێمانی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا هه‌زاران موریدی بۆ په‌یدا بوو ، چینی هه‌ژار و جوتیار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان له ده‌وری كۆبوونه‌وه، كاتێك میرنیشینی بابان روخا ، شێخ و خه‌لیفه‌كانی ته‌ریقه‌ت له‌په‌یوه‌ندی به‌هێزدابوون له‌گه‌ڵ فیئوداله‌كان و خاوه‌ن زه‌وییه‌كان و به‌گه‌كان ، به بڕوای من تێوه‌گلانی شێخ و خه‌لیفه‌كانی ته‌ریقه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه باڵاده‌ست و هه‌ژموونگه‌ره‌كان، لێدانێكی توند بوو له پێگه‌ی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ریقه‌ت ، گرفتی دوه‌میشیان ئه‌وه‌بوو؛ ئه‌زمونكردنی روحی له نێو ته‌ریقه‌تدا ورده ورده گۆرا بۆ نمایش، بۆ روكه‌شگه‌رایی ، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌زموونی رۆحی، تێكه‌لبوون به خۆشه‌ویستی خودا ئه‌زموونێكی ته‌واو په‌نهان و نهێنیه ، ،ئه‌زموونێكی تاكه‌كه‌سییه، هه‌ڵقه‌ی زیكر و ته‌هلیله‌شبه كۆمه‌ڵایه‌تیكردنی ئه‌زموونی روحی نیه،به‌ڵكو له نێو ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌دا هه‌ر كه‌سه ئه‌زمونیك ئه‌كات ، له جیاتی ئه‌مه نمایشی و و به روكه‌شكردنی ئه‌زموونی روحی گه‌شه‌ی كرد ، ئه‌م دوو هۆكاره رۆژ به رۆژ دۆخێكی وای دروستكرد مۆدێلی ئایینداری ناو ته‌ریقه‌ت ، سۆفیگه‌ری ببێ به دیارده‌یه‌كی نامۆ ، پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی خۆی له ده‌ستبدات ، ئه‌گینا ، هیچ فۆرمێكی ئایینداری به‌قه‌د ته‌سه‌وف و ته‌ریقه‌ت له نێو كوردا ره‌سه‌ن و ریشه‌داكوتراو نیه ، به‌قه‌د ئه‌و په‌یوه‌ندیدار نیه به مێژوو ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌وه ، ته‌نانه‌ت باوه‌رم وایه ده‌ركه‌وته‌ی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئاییندا له نێو ته‌ریقه‌تدا خۆی مانیفیست كردوه ، هه‌ردوو ته‌ریقه‌تی قادری و نه‌قشبه‌ندی دوو ده‌ركه‌وته‌ی كوردبوونن له‌نێو ئاییندا ، له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی ته‌ریقه‌ت ، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به روكه‌شگه‌رایی له نێو ته‌سه‌وفدا و كاڵبونه‌وه‌ی ئه‌زموونكردنی عه‌شق و رۆحانیه‌تی ئایینی ، له‌گه‌ڵ تێكه‌لبوونی ته‌ریقه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندگه‌رایی، بۆشاییه‌كه‌ی گه‌وره دروست بوو ، سه‌ره‌نجام ئه‌و بۆشاییه مۆدیڵی ئایینداری ئیخوانی و سه‌له‌فی پڕیكرده‌وه، ئه‌م دوو مۆدێله له ئایینداری هیچیان له كوردستان بونیان نه‌بوه و به ته‌واوی هاورده‌ی ولاتانی میسر و بیاباننشینی عه‌ره‌بی بوون ، ئایینداری ته‌ریقه‌ت په‌یوه‌ست بوونێكی روحی و بێ به‌رژه‌وه‌ندییه ، به‌ڵام ئایینداری ئیخوانی و سه‌له‌فی په‌یوه‌ستبوونێكی پڕ له به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ڵپه و ته‌ماعی دنیاییه ، ئایینداری ته‌ریقه‌ت ئایندارییه‌كی نا توندوتیژ و نا هه‌ژموونگه‌ره ، له‌كاتێكدا ئایینداری ئیخوانی و سه‌له‌فی ئایینداریه‌كی توندوتیژ و هه‌ژموونگه‌ره ، پڕن له توندوتیژی سونبولی و فیزیكی به‌رانبه‌ر ئه‌ویدی جیاواز، ئاماده‌كارییه‌كی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆیه بۆ جیهاد، ئاینداری ته‌ریقه‌ت دوورن له ته‌ماعی سیاسی و هه‌ڵپه‌ی حوكم ، له‌كاتێكی ئاینداری ئیخوانی و سه‌له‌فی جه‌وهه‌ره‌كه‌ی ته‌ماعی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتخوازیه ، ئاییندارانی ته‌ریقه‌ت شتێكیان ناوێ زیاتر له ئازادی خۆیان ، به‌ڵام هه‌میشه ئاینداری ئیخوانی و سه‌له‌فی شتیكی زیاتر له ئازادی خۆیان ئه‌وێ، هه‌میشه له هێرشدان بۆداگیركردنی هه‌موو رووبه‌ری گشتی كۆمه‌ڵگا، ئایینداری ته‌ریقه‌ت یه‌كێكه له ده‌ركه‌وته‌كانی كوردبوون له نێو ئاییندا ، ره‌نگ و بۆن و به‌رامه‌یه‌كی ره‌سه‌نی كورده‌واریانه‌یه ، له‌كاتێكدا ئایینداری ئیخوانی و سه‌له‌فی ته‌عبیره له رۆحی بێگانه ، ره‌نگدانه‌وه‌ی ناسنامه و بوون و مێژووی عه‌ره‌به، ئایینداری ته‌ریقه‌ت یه‌كێكه له ده‌ركه‌وته‌كانی كوردبوون و به رۆحی كورد ئاشنایه ، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه گۆران وێنه‌یه‌كی شیعری جوانی بۆ ئه‌مه كێشاوه و ئه‌ڵێت ده‌خیلت بم؛ ده‌سا به‌و لاوک و ئای ئای و حه‌یرانه، شه‌پۆلی زه‌وقی میللی پڕ ده‌روونی مات و چۆڵم که! له "بێتهۆڤن" گه‌لێ زیاتر به ڕۆحم ئاشنای وه‌ڵا ده ئه‌ی ده‌روێش؛ سکاڵایه‌ک له‌گه‌ڵ ڕۆحی کڵۆڵم که!
ماردین ئیبراهیم سامۆیل هانتیگتن له کتێبه‌که‌یدا 'پێکدادانی شارستانێتییه‌کان' ده‌وڵه‌تی تورکیا وه‌کو 'ده‌وڵه‌تێکی دادڕاو' وه‌سف ده‌کات؛ مه‌به‌ستیشی له‌وه‌یه که تورکیا به قووڵی کێشه‌ی ناسنامه‌ی هه‌یه، پشتی کردۆته مه‌که و برۆکسلیش وه‌ری ناگرێت. به‌ڵام ئه‌وه سه‌رده‌مێک بوو و ڕابرد. جاران تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته گه‌وره‌هێزێکی هه‌رێمی هه‌ژمووندار هه‌موو قورسایی خۆی خستبووه سه‌ر ئه‌وه‌ی له یه‌کێتی ئه‌وروپادا قبوڵ بکرێت و ئینجا له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ڕکابه‌ره هه‌رێمییه نه‌ریتییه‌کانی خۆیدا بسه‌پێنێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ی تورکیا به‌ر دیواری ڕه‌قی مه‌رجه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا که‌وتن و تورکیا نه‌یتووانی ستاندارده گشتییه‌کانی ئه‌وروپا و به‌های ئه‌وروپا بۆ مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی مرۆڤ جێبه‌جێ بکات، بۆیه دوواجار ده‌ستی له برۆکسل شوشت و بایدایه‌وه بۆ ناوچه‌که. ئه‌مجاره‌یان تورکیا ڕووی له مه‌که نییه به‌ڵکو به خه‌ونی ئیمپراتۆریای دێرینه‌وه ده‌یه‌وێت خۆی ببێته مه‌که. ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی هێزه‌وه هه‌ژموونێکی ته‌واو به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا بکات و پاشان ئه‌وروپا وه‌کو هێزێک قبووڵی بکات. که‌واته وه‌رچه‌رخانی تورکیا وه‌رچه‌رخانێکی قووڵ و ستراتیجییه و گوزارشت له پرۆژه‌یه‌کی دوورمه‌ودا ده‌کات که به ته‌نیا ڕه‌هه‌ندێکی سیاسی نییه به‌ڵکو ڕه‌هه‌ندێکی 'که‌لتووری و شارستانیشی' هه‌یه، به‌ڵام هه‌م که‌لتووری و هه‌م شارستانی له که‌وانه‌دا چونکه شارستانێتی ئیسلامی له ئێستادا چیدی شارستانی ئیسلامی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست نییه و به‌م دۆخه‌وه ئه‌م شارستانێتییه نا‌تووانێت هیچ شتێکی مانادار و به نرخ پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی بکات، بۆیه وه‌رچه‌رخانی تورکیا وه‌رچه‌رخانێکی توندتر ده‌بێت بۆ ئه‌و ڕه‌گوڕیشه فاشتستییانه‌ی خۆی که سه‌رجه‌می ده‌وڵه‌ت و دیسکۆرسی سیاسی و فه‌رهه‌نگی زاڵی تورکی له‌سه‌ر بنیاد نراوه. ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه که ساڵانێکه ده‌ستی پێکردووه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک ده‌بێت به هه‌مان سروشتی ده‌وڵه‌تی نوێی تورکیاوه به‌ڵام به چنگ و نینۆکێکی ئیسلامییه‌وه. تورکیا چیدی منه‌تی به ئه‌وروپا نابێت و خۆی ناچار نابینێت گوێ به مه‌رجه‌کانی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا بدات، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ده‌وڵه‌تێکی بێچاوڕوو ده‌بێت که بۆ سه‌لماندنی خۆی پشت به هێز و ملهوڕی ڕووت ده‌به‌ستێت. ..... له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا کاتێک ڕۆشنبیران و ده‌سته‌بژێری ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌هۆش خۆیان دێنه‌وه له‌پڕ هه‌ست ده‌که‌ن زۆر له ئه‌وروپا و ڕه‌وتی شارستانێتی نوێ دوواکه‌وتوون، دوواتر که ئیمپراتۆریا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ناوچه‌که دروست ده‌بن و ده‌وڵه‌تی نوێی تورکیاش له‌لایه‌ن ناسیونالیزمی تازه ڕسکاوی تورکییه‌وه دروست ده‌کرێت. ئه‌و ده‌وڵه‌ته تازه‌یه که توانای نابێت جیاوازییه‌کانی ناو هه‌ناوی خۆی قبوڵ بکات، ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری قوتابخانه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌ت له‌و کاته‌دا. به‌شی زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی راهێنانیان به سوپای تورکی کردووه له ئه‌ڵمانیاوه هاتوون و زۆربه‌یان تۆوه سه‌ره‌تاییه‌کانی نازیزمن و بڕوایان به‌وه‌یه که ئیتنیسیتی ده‌بێت بڕبڕه پشتی ده‌وڵه‌ت بێت. کۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی و که‌مال ئه‌تاتورک ئه‌و بیرۆکه‌یه گه‌ڵاڵه ده‌که‌ن که دوواکه‌وتنی تورک به‌هۆی ئیمپراتۆریای عوسمانییه‌وه بووه بۆیه به توندی دژی عوسمانییه‌کان و دژی فیکره‌ی خه‌لافه‌ت ده‌بن. له ڕێگه‌ی دروستکردنی سوپایه‌کی تۆکمه‌وه پایه‌کانی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز داده‌مه‌زرێنن که تیایدا ئه‌و ده‌وڵه‌ته به زه‌بری هێز و توندوتیژی باز به‌سه‌ر هه‌موو جیاوازییه ئیتنیی و ئاینییه‌کاندا ده‌دات و هه‌وڵی توواندنه‌وه‌ی هه‌موویان ده‌دات له‌ناو بۆته‌ی ڕه‌گه‌زی تورکی باڵاده‌ست. ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌ر هه‌مان ئه‌و مۆدێله‌ی ده‌وڵه‌تی نازی ئه‌ڵمانی و ده‌وڵه‌تی فاشی ئیتالی و ژاپۆنی ئه‌و کاته‌یه، به‌ڵام به زۆر هۆکار و له‌ناویاندا هۆکاری ده‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکا له‌لایه‌ک و سۆڤییه‌ت له‌لایه‌کی تره‌وه نازیزم و هاوپه‌یمانه‌کانی له جه‌نگدا ده‌دۆڕێن و ئه‌وروپا ڕێڕه‌وێکی دیکه وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام فاشیزمی تورکی ده‌مێنێته‌وه. له‌و کاته‌وه تاکو ئێستا هه‌ر که‌س و حیزبێک هاتبێته سه‌ر حوکم له تورکیا سروشتی ده‌وڵه‌ت نه‌گۆڕاوه که ستراکتۆرێکی فاشییانه‌ی هه‌یه. مۆدێرنیتی یه‌که‌مجار له ڕێگه‌ی تازه‌بوونه‌وه‌ی سوپاوه دێته ناو تورکیا. توێژی سیاسی و ڕوناکبیری تورکیا کاتێک که‌ڵکه‌ڵه‌ی گه‌یشتنه‌وه به ئه‌وروپا ده‌که‌وێته سه‌ریان، بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه چۆن ده‌ستییان به چه‌ک و تفاقی جه‌نگی بگات، له به‌رامبه‌ردا پرۆژه‌یه‌کی جدی و تۆکمه نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نوێبوونه‌وه‌یه ببێته پرۆژه‌یه‌کی عه‌قڵی و زانستی و دیموکراسیی لیبڕاڵ. ئه‌و پرۆژه‌یه که پرۆژه‌ی توواندنه‌وه ونکوڵیکردنی جیاوازییه‌کانی ناو تورکیایه هه‌ر هه‌مووی به‌سه‌ر جه‌سته و ڕۆحی ئه‌و ده‌سته و گروپانه‌دا ده‌رووات که دژایه‌تی ئه‌و ئه‌سیمیله‌یشتنه - تواندنه‌وه و ئاوێزانکردنی به‌تۆپزی- ده‌که‌ن که به‌شه هه‌ره زۆره‌که‌ی ئه‌و زه‌بره به‌ر کورد ده‌که‌وێت. ..... گۆڕینی بینای کڵێسا به مزگه‌وت هه‌ندێکجار له ئه‌وروپادا ڕوویداوه و هه‌میشه ئه‌و گۆڕانکارییه وه‌کو بابه‌تێکی شاره‌وانی و ئاسایی وه‌رگیراوه، هه‌ندێکجاریش له هیندستان بینای مزگه‌وتی چۆڵکراو یاخود ئاوه‌دان، کراوه به په‌رستگا یاخود ڕوخێنراوه و پاڵنه‌ری ئایدیۆلۆجی له پشت بووه به‌تایبه‌ت له‌و کاتانه‌دا که حیزبی به‌ها‌راتا جاناتای ڕه‌گه‌زپه‌رست له‌سه‌ر حوکم بووبن. ئه‌م گۆڕینه‌ی مۆزه‌خانه‌ی دێرین و مێژوویی ئایا سۆفیاش بۆ مزگه‌وت به پاڵنه‌ری ئایدیۆلۆجی ده‌کرێت و نیشانه‌ی شکستی تازه‌بوونه‌وه‌ی تورکیایه و هه‌مووان ده‌زانن تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه بۆ مزگه‌وت په‌کی نه‌که‌وتووه، به‌ڵام تورکیای هه‌ژار له ڕووی کلتووریه‌وه زۆر پێویستی به مۆزه‌خانه‌یه‌کی ئاوا گرنگ هه‌یه. ئه‌و پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌کی ئایدیۆلۆجییه بۆیه زۆرکه‌س خۆیان سه‌خڵه‌ت کردووه به عه‌لی قه‌ره‌داخیشه‌وه که له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و له‌شکرکێشییه قسه ناکات به‌ڵام له‌و بابه‌ته‌دا تویته‌ری خۆی گه‌رم کردووه. ئه‌و پیاوه گوزارشته له که‌وتنی ڕۆحی و خۆبه‌که‌مزانینی مرۆڤی کورد و باسی ئه‌وه ده‌کات که له‌سه‌رده‌می 'شه‌ڕی خاچپه‌رسته‌کان'دا له ئه‌نده‌لووس مزگه‌وت ڕوخێنراوه که ئه‌وه دروستکردنی ته‌پوتۆزه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ڕاستییه‌که نه‌بینێت. پرۆژه‌ی ئه‌ردۆگان هه‌ر هه‌مان پرۆژه‌ی ناسیونالیزمی تورکییه که له قوڵاییدا فاشیستییه به‌ڵام وه‌ک چۆن ده‌یه‌وێت له ئاستی هێز و نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تدا خۆی بکاته ڕه‌مزی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ئاواش ده‌یه‌وێت له ئاستی سیمبول و مانای ڕه‌مزیدا و له ڕێگه‌ی ده‌ستکاریکردنی زۆر شت‌دا شۆڕه‌سوواره‌که‌ی هه‌ر خۆی بێت، ئه‌نجامه‌که‌ش گۆڕانی فۆرمی ده‌وڵه‌ت و له هه‌مان کاتدا مانه‌وه‌ی ستراکتۆره فاشیستییه‌که‌یه‌تی.
سامان وەستا بەكر پێویست بوو حیزبە کوردییەکان لە دوای ساڵی ١٩٩١ و پاشانیش حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک شۆڕشی گەلێکی ژێردەستەکراو ماف زوەتکراو لە هەموو هەل و مەرجێکا کار و کرداری بە ئاڕاستەی بەدیهێنانی قوڵترین ئاڵوگۆڕی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی چینە زەحمەتکێش و خەڵکانی تینوی ئازادی و سەربەخۆییا بووایە. هەر لەسەرەتای ڕاپەڕینەوە هەنگاونانی لێبڕاوانە و بنەڕەتییانە لە لادێ و شارەکانی کوردستانا زۆر پیویست بوو، جێبەجێ کردنی یاسای چارەسەرکردنی کشتوکاڵ و کێشەی زەوی وزار ئەبوایە یەکێک لە کارە سەرەتاییەکانی حکومەت بووایە، چونکوم حکومەتەکانی عێراق وە بەتاینەتیش بەعسییەکان بە ڕاوگواستنەوەی لادێکان بۆ ناو شار‌و ئەنفال کردنیان توانیان کە خەڵکی لادیكان لە بەرهەمهێنێکی چالاکەوە بگۆڕی بۆ بەرخۆرێکی ماندوو. کارنەکردن بۆ ئاوەدانکردنەوەی لادێکان و هاوکاری نەکردنی حکومەت لە گەڕانەوەی خەلکە ئەنفال و ڕاگوێزراوەکان و ساز نەکردن و تەیار نەکردنی ئەو خەلکە زۆرە لە بەرژەوەندی ئابوری هەرێم یەکیکە لەهەرە هەلە ستراتیجییەکانی ڕاپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ کە ئیستا خەلک و حکومەت باجەکەی ئەیەن. هەر کۆمەڵگەیەک لادێ و گوند نشینی نەمێنێ، ئەوا بەشێک لە کلتوری و بۆماوەیی و داب و نەریتە ڕەسەنەکانی ئەفەوتێ و بەشێکی هەرە گەنگی کۆڵەکەی ئابوری و پڕکردنەوەی پێداویستییە سەرەتاییەکانی لەدەستئەیات. بێئاگای و گوێنەدانە توانا و بەهرە ناوخۆییەکان، یەکێکیترە لە هەلەکانی دوای ڕاپەڕین، بەجۆرێک هەر لەسەرەتای ڕاپەڕینەوە زۆرترین و بەهرەی ناوخۆی وڵات ئاوارەی وڵاتە جیاجیاکانی جیهان بوون، چونکوم نە حیزب نە حکومەت هیچ بەرنامەیەکیان نەبوو بۆ برەودان بەو توانا ناخۆییانە بەسودی وڵات و کۆمەڵگە. خێزان و کۆمەڵگە و حکومەت و وڵات وزەیەکی زۆر‌و ماندووبوون و داهاتێکی زۆر ئەبەخشن تا نەوەیەک بێتە بەرهەم، نەوەی تازە پێگەشتووش هەنگاو بە هەنگاو کۆی کۆڵەکەکانی خێزان و کۆمەڵگە و وڵات بەڕێوەبردن ئەگرێتە ئەستۆ و کۆی تواناکانی ئەخاتە خزمەت ولات، بەڵام کاتێ حکومەتێکی بێئاگاو خەم سارد گرنگی بەو توانا ناوخۆییە نەیات کە ساڵانێک پاش ماندووبوون هاتونەتە بەرهەم و هەلی کاری گونجاو ژیانێکی شایستە و شکۆی دەستبەر نەکات و سەرەنجام وڵات بەجێبهێڵن و ئیتر وڵات گرنگترین سامانی مرۆی خۆی لەدەستئەیات و پاشهاتێکی نەخوازراو لە سەرجەم کایەکانی بەڕێوەبردنا بەڕوونی هەستی پێئەکرێ. گرنگیدان بە چەند ناوچەیەکی دیاریکراو و شوێن نیشتەجێی و بەرپرسە باڵاکان و لەبیرکردنی هەندێ ناوچەیتر، هەڵەیەکی خۆکرد و بەرنامەی حیزبی و جێبەجێکاری حکومەتە، بەجۆرێک شارێکی گەورەو ئاوەدانی وەک سلێمانی کە پێش ڕاپەڕین پاکترین و خاوێنترین شاری عێراق بوو، مەخابن لەدوای ڕاپەڕینەوە کەمترین خزمەتگوزاری تیاکراوە و هیچ پرۆژەیەکی ستراتیژی ئەوتۆی تیانەکراوە کە شایانی باسکردنبێت و بگرە شەقامی سەد مەتریشی پێڕەوا نابینرێ و ئەم حکومەت بە حکومەتی ئەسپێرێ. پشتگوێ خستنی ناوچەیەک و گرنگیدان بە ناوچەیەکیتر ناتەبای و ڕقی لێدێتە بەرهەم و پێچەوانەکەشی ئاشتی و تەبای. دروستنەکردنی شەقامی دوو سایتی و نەبەستنەوەی شار‌و گوند‌و شاخ بەیەکەوە هۆکارێکە کە خەڵکی ناوچە دوورە دەستەکان ڕوو لە شار بکەن و نەگەڕێنەوە، شاریش لەبری بەرهەمی ناوخۆی ئەو ناوچانە پشت بە هاوردەو خۆراک و پۆشاکی ئەودیووی سنورەکان ببەستێ. لێنەپرسینەوە لە چۆنیەتی سەرفکردنی پارەی پرۆژەکان، کەمتەرخەمی و بگرە ئاسانکاریش بۆ بەڵینەدەراکان لە چۆنییەتی سەرفکردنی پارەی پرۆژەو چۆنایەتی کارەکانیان و لەوێشەوە بۆ گیرفانی بەرپرسەکان، یەکێکیترە لە هەڵە و مخۆرکەی ناوخۆیی. ئاخر لە چ وڵاتێکی تری دنیایا هێندەی هەرێمی کوردستان بەپرسی حیزبی بازرگان و خاوەن کۆمپانیا و نەخۆشخانەو کارگە و هاوردەکەری شمەکی بیانی و هەناردەکەری پارەی وڵاتی بۆ بانکەکانی دەرەوەی وڵات تیایە؟ خستەبەردەستی کەرتی گشتی بە "کەرتی تایبەت"، بەلام کەرت تایبەت بەواتا ناسراوە جیهانییەکەی نا بەڵکو کەرتێکی تایبەتی زۆر تایبەت و جیاواز لە هەموو ئەو هێما و خەسڵەتانەی کە ئەو کەرتەی پێئەناسرێتەوە، کە ئەکرێ بە "کەرتی تایبەتی حیزب و بەرپرس و خێزانی سیاسی" ناوزەندبکرێ. "کەرتی تایبەتی حیزب و بەپرس و خێزانی سیاسی" بۆتە مشەخۆر و گەنەی وڵات، ئەمانە هەرچی تەندەرو بازرگانی و هاوردە هەیە بە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی خۆیان سپاردوەو هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیشیان تووشی ئیفلیجی و فەوتان کردووە ، بەڵکو ئەگەر لێرەو لەوێش هەندێک هەوڵی بازرگانی و پێشەسازیش هەبێ ئەوا ئەمان بوونەتە "دەرەبەگبەش"ی هەموو بازرگانەکان و بۆ ڕێگەدان بەکارکردنیان ئەبێ بەشی هەرە گەورەی قازانج بۆ ئەمانبێت، ئەوەش وائەکات بازرگان و مقاول و پیشەسازکار گرنگی بە کوالێتی نەیا تا ئەویش بڕیک قازانج بکات، سەرنجامیش خەڵکی باجەکەی ئەیات هەم لە خراپی کوالیتی و هەم لە گرانی شمەکیش. کۆنترۆڵ کردن و حکومکردنی هەرێم بۆ دوو ناوچەی جوگرافی لەلایەن دوو حیزبەوە. کۆنترۆڵ کردنی هەندێ ناوچەی ناو ئەو دوو جوگرافیە دابەشکراوەش لەلایەن بەرپرس و مەکتەب سیاسی و عەسکەرییەکانی ئەو دوو حیزبەوە، بەجۆرێک ئەو بەرپرسانە نەک هەر حساب و بۆ یاسا و ڕێسا و حکومەت و حکومداری مەدەنی ناکەن، بەڵکو لەناو خودی حیزبەکەی خۆشیانا کەس ناتوانێ لێیان بپرسێتەوە و بگرە هەندێک لەو بەرپرسانە هەر بەهۆی دەستەبەسەراگرنی ئەو ناوچانەوە لە حیزبا هێڵراونەتەوەو خودی حیزبیش ناوێرێ هیچیان بەرامبەر بکات لەترسی لە دەستدانی ئەو ناوچانە، کە نەوەکو ئەو بەرپرسانە زویربن و خۆیان ڕادەستی حیزبەکەی ئەولابکەن و بەوجۆرەش حیزبەکە ناوچەیەکی جوگرافی بە خەڵک و خاکەوە لەدەستبدات! ئەم دیاردە ناشرین و نامەدەنییەش بۆتە هۆکاری دروست بوونی چەندین پێشێلکاری یاسایی، کە دەسەڵاتی حکومەت بەمەرجی بەرپرس و خواستی ئەو حوکمڕانە حیزبی و عەشایەریانە تیا جێبەجێبکرێ، ئەمەش هۆکارێکە کە بۆتە لەمپەڕ بۆ یەکسانی و دادپەروەری و حکومڕانی مەدەنی و مەشروع غایب و چەپەک بێت. جیاوازی چینایەتی زۆر لەنێوان بەپرسە حیزبی و بازرگانە سیاسیەکان و سەرمایەدارانی بنەماڵە و کەسە نزیک و گوێڕایەڵەکانیان و خەڵکی ئاساییا بە شێوەکی ترسناک دروست بووە. چینی یەکەم زۆربەیان ئەوانە بوون کە لە سەردەمی شاخا تەنها پۆشاکێکی خاکی و چەکیکی سادە بە شانیانەوە بوو، دوای هاتنەخوارەوەیان بۆ ناو شار لە ئێستایا پۆشاکەکانیان باشترین براندی جیهانی و خورادنەکانیان هەمە جۆر‌و ماڵ و ئۆتۆمبیلەکانیان های کلاس و پارەی گیرفانیان هێندەی بانکێک لەخۆئەگرێ. مەخابن چینی دووەمیش شکۆی بە جۆرێک برندراو شکێنراوە کە بە ئاشکرا ئەگری هاواری ئازاری برسێتی سکی ئەکات. ئێستا هەم حیزب و هەم حکومەتیش پاڵپشتی و متمانەی زۆرینەی خەڵکی لە دەستداوە و گومانیش ئەکرێت کە کۆتای‌یان هەر لەسەر دەستی هەمان ئەو خەڵکەبێ کە بەدەستی خۆیان سەریانخستن و کردیانن بەسەردار و سەروەر، بەڵام ئاماژەکان بۆ کۆتاڕێ و چیرۆکەکانی مێژوو ئەگێڕنەوە، کە ئەگەر ئەو بەرپرسە نا بەرپرسانە چاک و پاک نەبن دوور نیە هەر هەمان خەڵک بیانکەن بە لاشەیەکی بێ سەر.