د. هەردی مێد: ماكرۆن وشەی نەشیاوی بەرامبەر بە موسڵمانان بەكار نەهێناوە
2020-11-01 11:47:43
چاوپێكەوتن: درەو
"كوردانی موسوڵمانی فەرەنسا به‌شێك نین له دینامیك و شه‌پۆلی ئیسلامی سیاسی و به‌دوورن. ئه‌مان چونكه له فه‌ره‌نسا ده‌ژین و به چاوی خۆیان دۆخی موسوڵمانان ده‌بینن، ناكه‌ونه نێو ئه‌م جۆره گهمانهوه و وریایانه‌تر مامه‌ڵه‌ی ده‌كه‌ن" ئەمە بەشێكە لە بۆچونی (د. هەردی مێد) مامۆستا لە بەشی زانستە سیاسیەكانی-زانكۆی سۆربۆن لە فەرەنسا.
د. هەردی مێد لە چاوپێكەوتنەكەیدا دەڵێت: سه‌رۆك ماكرۆن له هیچێك له گوتاره‌كانی نه دوور و نه نزیك، نه راسته‌وخۆ و نه ناراسته‌وخۆ، هه‌تا له ژێر لێوشهوه، وشه و گوزارشتێكی نه‌شیاوی به‌رانبه‌ر به موسوڵمانان و پهیامبهرهكهیان نه‌وتووه.
ئەو مامۆستایەی زانكۆی سۆربۆنی فەرەنسا ئەوە رون دەكاتەوە كە بایكۆتی كاڵای فەرەنسی " كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی له سه‌ر ئابوری فه‌ره‌نسی نابێت. له راستیدا له ٣% كه‌متری به‌روبوومی خۆراكی فه‌ره‌نسی هه‌نارده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كرێت و له‌م رووه‌شه‌وه پشكێكی زۆرم كه‌م به‌ر كوردستان ده‌كه‌وێت، بەڵام یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی بڕیاری بایكۆتی كاڵا و به‌روبوومی فه‌ره‌نسی داوه توركیایه. بۆ فه‌ره‌نسا توركیا بازاڕێكی گرنگی هه‌نارده‌كردن نییه. به‌ڵام، بۆ توركیا فه‌ره‌نسا یه‌كێك له بازاڕه گرنگه‌كانی هه‌نارده‌كردن و ساغكردنه‌وه‌ی زۆرێك له به‌روبومه خۆراكیهكانیەتی.
دەقی چاوپێكەوتنەكەی (درەو) لەگەڵ (د. هەردی مێد)
درەو: ئەم كێشەیە لە كوێوە روویداو بۆچی روویدا؟
د. هەردی مێد: كێشه‌ی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی و گروپه پهڕگیرهكانه. ئه‌م كێشه‌یه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه، له‌م ده‌یه‌ی رابردوو له كات و قۆناغی جودادا له ڕێگه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانه‌وه تێبینیكراوه. كێشه‌كه نه په‌یوه‌ندی به كاریكاتێره‌وه هه‌یه، نه به دژایه‌تی، به قه‌ولی هه‌ندێك، ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا له هه‌مبه‌ر ئیسلام و نه كوشتنی مامۆستا ساموێل پاتی. له رابردوو ته‌قینه‌وه و كاری كوشتن هه‌بوونه. پاشان، كاریكاتێره‌كانی په‌یامبه‌ری موسوڵمان بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی ٢٠٠٦ له لایه‌ن رۆژنامه‌ی شارلی ئێبدۆ فه‌ره‌نسا بڵاوكرانه‌وه. واته دوو ساڵ له دوای ده‌نیمارك كه ١٢ كاریكاتێری پێغنهمبهریان بڵاوكرده‌وه. رۆژنامه‌ی شارلی ئێبدۆ له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه و په‌خشكردنه‌وه‌ی كاریكاتێره دهنیماركیهكان، یه‌ك دووانێكی خۆشیان بڵاوكرده‌وه له‌و ساڵه. له‌و كاته‌وه، جاروبار دۆسیه‌ی ئه‌م كاریكاتێرانه دهووروژێنرێن به مه‌به‌ستی سیاسی له لایه‌ن گروپه په‌ڕگیر و ئێخوانێكان. گه‌ر تێبینی بكه‌ین، له هه‌ر قۆناغێك كه پرسی كاریكاتێر دهووروژێنرێن، یان بابه‌تێكی دی په‌یوه‌نیدار به جڤاتی موسوڵمانانی فه‌ره‌نسا، له لایه‌ن تۆڕه‌كانی ئیخوان و گروپه پهڕگیرهكان، قۆناغێكه كه فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ توركیا یان قه‌ته‌ر له په‌یوه‌ندیه‌كی دژاوردایه. به كورتی توركیا له ڕێگه‌ی ئیسلامی سیاسی و به ناوی به‌رگریكردن له ئاینی ئیسلام ده‌یه‌وێت كاریگه‌ری و فشار بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بهێنێت به‌مه‌به‌ستی رهدهڵوبهدهڵی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابوری. بێگومان یه‌كێك له‌م رودهڵوبهدهڵانهی توركیا هه‌میشه به دوایدا ده‌گه‌ڕێ و پێوه‌ی گیرۆده‌بوو دۆسیه‌ی په‌كه‌كه‌یه هه‌م له باكوری كوردستان و ههمش له رۆژئاڤا.
درەو: بەروونی ماكرۆن چی ووتووە، و چۆن لێكدراوەتەوە؟
د. هەردی مێد: سه‌رۆك ماكرۆن له هیچێك له گوتاره‌كانی نه دوور و نه نزیك، نه راسته‌وخۆ و نه ناراسته‌وخۆ، هه‌تا له ژێر لێوشهوه، وشه و گوزارشتێكی نه‌شیاوی به‌رانبه‌ر به موسوڵمانان و پهیامبهرهكهیان نه‌وتووه. یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كرا به هه‌ڵه و چه‌واشه‌كاری، ئه‌و گوتارهبوو كه به‌ڕێزیان له زانكۆی سۆربۆن له سه‌ر ته‌رمی مامۆستا ساموێل پاتی، دای. له‌م وتاره‌دا سه‌رۆك ماكرۆن جه‌ختی له پێكه‌وژیان و جۆشدان به به‌ها مرۆییه‌كان و گیانی لێبورده‌یی كرده‌وه. جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ده‌بێت له به‌رده‌م هێرش و په‌له‌ماری توندڕه‌وه‌كان ئه‌وان ده‌ست له به‌هاكانیان هه‌ڵنه‌گرن. باسی ئه‌وه‌یكرد كه توندڕه‌وه‌كان مامۆستایه‌كیان كوشتووه كه هه‌موو قورئانی خوێندووبوهو و ئاره‌زووی كو‌لتور و كه‌له‌پوری ئیسلامی هه‌بوو. مامۆستایه‌ك بوو بۆ زانین و گه‌یاندنی به خه‌م و خه‌مخۆر بوو. به راستی كۆی گوتاره‌كه‌ی، كه من بینیم به چ شێوه‌یه‌ك شێوێنرابوو، جهختكردنهوهبوو له پێكه‌وه‌ژیان، یه‌كگرتووی و لێبورده‌یی. به‌ڵام ئیسلامی سیاسی ئه‌م گوتاره‌یان ته‌واو شێواندبوو، به تایبه‌تی ناوه‌نده‌كانی نزیك له قه‌ته‌ر و توركیا. پاشان هه‌ڵایه‌كی دی دروستبوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له گوتاره‌كانی ئاماژه به‌وه ده‌كات <كه ئیسلام له جیهاندا له قه‌یراندایه>. پێموایه كه‌م كه‌س هه‌یه گومانی له‌مه بێت. زۆرمان له سه‌ر ئه‌و راستیه كۆكین كه ئیسلام له قه‌یراندایه و توانای چاره‌سه‌ركردنی گرفته ناوه‌كیه‌كانی نییه. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئیسلام ئه‌وه‌یه كه به دامه‌زراوه‌یی و ده‌ستگایی نه‌كراوه و ناوه‌ندێك نییه بۆ ڕێكخستنی ئیسلام، له سه‌ر ئاستی گوتار و پراكتیكی په‌یڕه‌وكه‌رانی، هاوتا ئه‌و كه‌س و گروپانه‌ش كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ له جیهاندا به سه‌ده‌ها هه‌زار گروپ و تاقم دروستبوونه به ناوی ئیسلام ده‌كوژن، دانوساندن ده‌كه‌ن، گوتار ده‌ده‌ن، رهدهڵوبهدهڵی ئابوری و سیاسی ده‌كه‌ن، به ناوی ئیسلامی داوای ده‌سه‌ڵات و پۆست ده‌كه‌ن...بۆیه له‌م رووه ئه‌وروپا ورده ورده ده‌یانه‌وێت كایه‌ی ئاینی موسوڵمانان ڕێكبخه‌نه‌وه و له په‌ڕگیری و به ئامرازكردنی له لایه‌ن هێز و ده‌وڵه‌تانی دی رزگاری بكه‌ن. بۆیه، كاتێك ماكرۆن و ئه‌وروپیه‌كان باسی قه‌یران ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستیان له‌م كێشانه‌ن كه له لایه‌ن گروپگهلێكهوه رووبه‌رووی ئیسلام بۆته‌وه.
درەو: بۆچونی موسڵمانانی فەرەنسا چیەو ئایا دابەش بوون یان یەك بۆچونیان هەیە؟
د. هەردی مێد: موسوڵمانانی فه‌ره‌نسا هه‌موویان سه‌ر به یه‌ك نه‌ته‌وه، كو‌لتور و سه‌رزه‌مینی كۆمه‌ڵایه‌تی نین. هه‌موویان یه‌ك مێژوو و په‌یوه‌ندیان به فه‌ره‌نساوه نییه. بۆیه له‌م رووه‌وه دونیابینی و روانگه‌یان به‌رانبه‌ر به ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه وه‌ك یه‌ك نییه. به‌ڵام، به زۆری دژی به ئالهتكردن و ئیستیغلالكردنی ئیسلامن له لایه‌ن گروپه پهڕگیرهكانهوه، یان ئه‌و تۆڕ و گروپانه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆ مه‌به‌ست و جه‌نگی دی ئیسلام به‌كاربهێنن. زۆرینه‌شیان هه‌مان كاردانه‌وه یان بۆچونیان به‌رانبه‌ر به كاریكاتێره‌كان نه‌بوو. بۆ نمونه، سه‌رۆكی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی پاریس ئه‌م كاریكاتیرانهی زۆر به ئاسایی داناوو و پێیوابوو ئه‌م كاریكاتێرانه و سه‌ده‌ها دی له گه‌وره‌یی و شكۆی په‌یامبه‌ری موسوڵمانان كه‌م ناكه‌نه‌وه.
درەو: كوردانی موسڵمان چۆن دەڕواننە ئەو پرسە؟
د. هەردی مێد: كوردانی موسوڵمان به‌شێك نین له دینامیك وشهپۆلی ئیسلامی سیاسی و به‌دوورن. ئه‌مان چونكه له فه‌ره‌نسا ده‌ژین و به چاوی خۆیان دۆخی موسوڵمانان ده‌بینن، ناكه‌ونه نێو ئه‌م جۆره گهمانهوه و وریایانه‌تر مامه‌ڵه‌ی ده‌كه‌ن. له راستیدا له‌وه تێگه‌شتوون كه شه‌ڕی گروپه پهڕگیرهكان په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نییه، به‌ڵكو به‌رهه‌م و زاده‌ی مێژوو و جه‌نگێكی ترن. جه‌زائیری، تونسی و مه‌غریبی یان هه‌ندێك له موسوڵمانانی ئه‌فریقیای ره‌ش له شهڕێكدان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا كه په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نییه، به‌ڵكو به رابردووی كۆلۆنیال و ئه‌و ئه‌شكه‌نجه و قوربانی و چهرمهسهرییانهی به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسی كێشتوویانه. ئه‌مان زاكیرهیهكی گه‌رم و برینداریان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌یه و ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی ئیسلامه‌وه ئه‌م حه‌ق و حیسابه ببڕێننه‌وه. ئه‌مان په‌نا بۆ ئیسلام ده‌به‌ن چونكه گوتاری ئاینی بۆ جۆشدان، كۆكردنه‌وه و بهگڕخستن كاریگه‌ر و به‌هێزه. پاشان گوتاری ئاینی به‌ها و گوزارشتی گه‌ردوونی هه‌یه و ده‌توانیت له ڕێگه‌یه‌وه خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی كه‌لێنه نه‌ته‌وه‌یی، كولتوری و سیاسیه‌كانه‌وه كۆبكه‌یته‌وه و بهگڕیانبخهیت. بۆیه عه‌ره‌به‌كان له‌م رووه‌وه له‌وه تێگه‌شتوون كه ئیسلام ده‌بێت بهێنرێته نێو ئه‌م جه‌نگه‌وه و به ناوی ئیسلامه‌وه جه‌نگه‌كه بكرێت و ببرێتهڕێووه. بێگومان له‌م ناوه‌نده‌شدا توركیا و قه‌ته‌ر رۆڵێكی به‌رچاو و كاریگه‌ری ده‌گێرن و ده‌یانه‌وێت ڕه‌وتی رووداوه‌كان به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاراسته بكه‌ن.
درەو: لە هەرێمی كوردستان هەڵمەتی بایكۆتی شتومەكی فەرەنسی هەیە؟
د. هەردی مێد: ئه‌مه كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی له سه‌ر ئابوری فه‌ره‌نسی نابێت. له راستیدا له ٣% كه‌متری به‌روبوومی خۆراكی فه‌ره‌نسی هه‌نارده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كرێت و له‌م رووه‌شه‌وه پشكێكی زۆرم كه‌م به‌ر كوردستان ده‌كه‌وێت. جگه له‌مه راستیه، ئه‌وانه‌ی به‌كاربه‌ری خۆراكی فه‌ره‌نسین له كوردستان زیاتر چینی ناوه‌ند و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن. به گشتی ئه‌مانش له گروپ و ناوه‌نده ئیسلامیه سیاسیه‌كان نزیك نین، یان كاریگهرنین به گوتار و ڕێنماییه‌كانیان. بۆیه من پێموایه ئه‌م جۆره بایكۆتكردنانه هیچ كاریگه‌ری نابێت و شتێكی كاتیه و هه‌ر بۆ جۆشدانی چینی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه.
سه‌رۆك ماكرۆن له هیچێك له گوتاره‌كانی نه دوور و نه نزیك، نه راسته‌وخۆ و نه ناراسته‌وخۆ، هه‌تا له ژێر لێوشهوه، وشه و گوزارشتێكی نه‌شیاوی به‌رانبه‌ر به موسوڵمانان و پهیامبهرهكهیان نه‌وتووه.
درەو: لەبەرامبەردا هەڵمەتی پێچەوانە هەیە كە فەرەنسا پشتیوانی لە كورد دەكات؟
د. هەردی مێد: راسته من ئه‌و هه‌ڵمه‌تم بینی، به لایه‌نی كه‌مه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. ئه‌م ڕه‌وته له سه‌ر حه‌قن كه به‌رگری له فه‌ره‌نسا بكرێت به‌و پێیه‌ی له دۆخی زۆر سه‌خت و دژوار فه‌ره‌نسا هاوكار و یاوه‌ری خه‌ڵكی كوردی باشور بووه و له زۆر دۆخی تایبه‌ت و قه‌یراناویدا به هانای كرده‌وه هاتووه. به‌ڵام شێوازی ده‌ربڕین و گفتوگۆكانیان بۆ من و به دیدی من شهپڕهوانه بوو. كاتێك پۆست و تێبینیهكانیانم ده‌خوێنده‌وه، مرۆڤ وا تێده‌گه‌یشت كه فه‌ره‌نسا تاوانێكی كردووه و ده‌بێت ئێمه چاوی لێبپۆشین چونكه فه‌ره‌نسا هاوكاری كورد ده‌كات. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه زۆرجار ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م دیده بوون، واته ئه‌وانه‌ی به‌رگریان له فه‌ره‌نسا ده‌كرد په‌له‌مار دهدهران له لایه‌ن هه‌ڵسوراوانی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان. به راستی، نه‌ده‌بوو به‌م شێوه‌یه گوزارشت له پشتیوانیهكانیان بكه‌ن، چونكه به راستی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسی تاوانێكی نه‌كردبوو له به‌رانبه‌ر موسوڵمانان. گه‌ر رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی كاریكاتێری له سه‌ر په‌یامبه‌ر موسوڵمانان بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تی ئه‌وه‌وه نییه. ده‌وڵه‌ت بۆی نییه و ناتوانێت ڕێگری له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاریكاتێرانه بكات. به رای من ده‌یانتوانی به شێوه‌یه‌كی تر و به دیدێكی دروستر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان ساز بكردایه.
درەو: لە بایكۆتی كاڵای فەرەنسیدا، كێ زیان دەكات، ئایا تەنها فەرەنسا زیان دەكات، یاخود ئەو وڵاتانەش كە بایكۆتی دەكەن؟
د. هەردی مێد: یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی بڕیاری بایكۆتی كاڵا و به‌روبوومی فه‌ره‌نسی داوه توركیایه. بۆ فه‌ره‌نسا توركیا بازاڕێكی گرنگی هه‌نارده‌كردن نییه. به‌ڵام، بۆ توركیا فه‌ره‌نسا یه‌كێك له بازاڕه گرنگه‌كانی هه‌نارده‌كردن و ساغكردنه‌وه‌ی زۆرێك له به‌روبومه خۆراكیهكانیەتی. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌نده‌ها كارخانه و كارگه‌ی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی له سه‌ر خاكی توركیا هه‌ن وه‌ك كارگه‌ی ئۆتۆمۆبیلی رۆنۆ، كارخانه‌ی ماستی دانون، تد، و ١٥٠ هه‌زار كه‌س له توركیا له‌م كارگه و كارخانانه كه فه‌ره‌نسین كارده‌كه‌ن. به بایكۆتكردن توركیا نه‌ك هه‌ر زه‌ره‌ر ده‌كات، به‌ڵكو تا دۆخی مایه‌پوچی ملده‌نێت. به بڕوای من وڵاتێكی وه‌ك توركیا هه‌رگیز ناتوانێت بچێته جه‌نگێكی ئابورییه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسایه. جاڕی بایكۆتكردنی كاڵای فه‌ره‌نسی له لایه‌ن توركیاوه ته‌نها بۆ چه‌واشه‌كاری و فریودانی عه‌وامه. جگه له توركیا قه‌ته‌ر و كوه‌یت بڕیارێكی له‌م چه‌شنه‌یان داوه، بێگومان ئه‌مانش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.، به تایبه‌تی قه‌ته‌ر كه ماوه‌ی زیاد له ساڵێكه له ژێر گه‌مارووی سعودیا و هه‌دێ له وڵاتانی كه‌نداوه.
درەو: توركیا لە كوێی ئەم پرسەدایە؟ ئایا تەنها بۆچونە ئیسلامیەكەیە یاخود ململانێ سیاسیەكە تێكەڵكراوە؟
د. هەردی مێد: ململانێ توركیا و فه‌ره‌نسا له سه‌ر چه‌ند مهلهفێكه دیارترینیان ئابوری، قه‌ڵه‌مڕه‌وی و سیاسیه. ئابورییه، چونكه توركیا له لیبیا و له هه‌ندێ وڵاتی ئه‌فریقا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ببێته‌وه جێگره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و سود له‌و تۆڕه‌یی و ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییانه وه‌ربگرێت كه له دژی فه‌ره‌نسا هه‌ن. ئه‌فریقیه‌كان تۆڕهن له فه‌ره‌نسا و به پشتیوانی و مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه دیكتاتۆرییهكانیان تاوانباری ده‌كه‌ن. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، توركیا به دویا بازاڕ و مادده‌ی خامهوهیه له ئه‌فریقیا به تایبه‌تی نه‌وت و زێڕ. قهڵهمڕهوهییه، چونكه توركیا ده‌یه‌وێت هه‌م له لیبیا، هه‌م له ئه‌فریقیا و ههمش له قه‌ره‌باغ كه ناوچه و جێنفۆزی فه‌ره‌نسین بێته پێشه‌وه و ببێته ئه‌كته‌ر و كاریگه‌ری له سه‌ر ڕه‌وتی سیاسی و دینامیكی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه هه‌بێت. ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ره‌نسا. هاوتا سیاسین، توركیا به ئاشكرا له چه‌ند جهمسهرێكهوه سه‌نگه‌ری له فه‌ره‌نسا گرتووه به ئامانجی ئه‌وه‌ی بگاته جۆرێك له ڕێكه‌وتن و رهدهڵوبودهڵ ده‌رباره‌ی مه‌له‌فی كورد. هه‌ر كه‌سێ به وردی سۆراخی ئه‌م ململانێیانه بكات، تێده‌گات و ده‌زانێت كه ئیسلام دوور و نزیك به‌شێك نییه له‌م ململانێ و گه‌مانه. وه‌لێ، توركیا به‌پاڵپشتی ئابوری و میدیای قه‌ته‌ر ئیسلام بهكاردهههنێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، ئه‌ردوگان ده‌یه‌وێت ببێته لیده‌رشیپی جیهانی موسوڵمانی سوننی و جێ به سعودیا لهقبكات. بێگومان ئه‌م گه‌مه‌یه كۆنه و مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه.
كوردانی موسوڵمانی فەرەنسا به‌شێك نین له دینامیك و شه‌پۆلی ئیسلامی سیاسی و به‌دوورن. ئه‌مان چونكه له فه‌ره‌نسا ده‌ژین و به چاوی خۆیان دۆخی موسوڵمانان ده‌بینن، ناكه‌ونه نێو ئه‌م جۆره گهمانهوه و وریایانه‌تر مامه‌ڵه‌ی ده‌كه‌ن
درەو: ئێوە لە نوسینێكدا دەڵێن فەرەنسا تەنها دەیەوێت كایەی ئاینی وڵاتەكەی بە شێوەیەكی نشتیمانی ڕێكبخاتەوە و ئیدارەی بدات، واتا جۆرێك لە پشێوی هەبووە وا پێویست بە رێكخستنەوە بكات؟
د. هەردی مێد: به‌ڵێ كایه‌ی ئاینی ئیسلام و ڕێكخستن و ئیداره‌دانی بۆ خودی موسوڵمانان بهجێهێڵرابوو. له فه‌ره‌نسا هیچ ده‌ستگا و دامهزراوهییهكی ده‌وڵه‌تی نییه بۆ ڕێكخستن و سه‌روكاری كاروباری ئاینی. بۆیه ئیسلامی سیاسی به تایبه‌تی ئیخوانه‌كان سودێكی گه‌وره‌یان له‌م چوارچێوه بینیبوو. به پشتیوانی نه‌ختی و دارایی قه‌ته‌ر و توركیا چه‌نده‌ها تۆڕ و ڕێكخراویان دروستكردووه و ده‌یانه‌وێت موسوڵمانان له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه‌كانیان رێكبخه‌ن و بهگڕیانبخهن به مه‌به‌ستی سیاسی و چالاكی لۆبیكردن. ئیخوان، سه‌له‌فی و ڕه‌وته پهڕگیرهكان له‌م ده‌یه‌ی دوایی به‌هێز و چالاكن و به ئاشكرا بونه‌ته هه‌ڕه‌شه له سه‌ر فه‌ره‌نسا و هه‌وڵێ دابڕانی موسوڵمانان له باقی كۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسوڵمان دروست بكه‌ن كه به نه‌زمی خۆیان، ڕێسا و یاسا و لۆژیكی خۆیان بچێتهڕێووه. واته، كۆی چالاكی و گوتاره‌كانیان ورده ورده ده‌بنه دینامیكێكی ئۆتۆنۆم و دابڕ. بۆیه ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت ڕێگه له‌م دابڕانه بگرێت و كایه‌ی ئاینی موسوڵمانان ڕێكبخاته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه له ژێر كاریگه‌ری و پاندۆری ئیسلامی سیاسی رزگاری بكات.
درەو: فەرەنسا هیچ جیاوازیەك دەكات لە نێوان موسوڵمانێك و هەڵگری بیروباوەڕێكی دیكە؟
د. هەردی مێد: نه‌خێر له راستیدا بۆ ده‌وڵه‌ت تاكه‌كان به ده‌ر له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌واداری ئاینیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. فه‌ره‌نسا وڵاتی هاوڵاتیه و مرۆڤه‌كان مافه‌كانیان به یاسا ڕێكخراوه. به مانایه‌كی دی ده‌وڵه‌ت جڤاتێكی سیاسیه و په‌یوه‌ندی و رایه‌ڵی هاوڵاتیان به یاسا له‌گه‌ڵیدا ڕێكخراوه. یاساكان ناكه‌سی، نادینی، نانه‌ته‌وه‌یی...تد.به قه‌ولی ماكس ڤێبه‌ر ده‌وڵه‌ت له سه‌ر بنه‌مای یاسا و عه‌قڵانیه‌ت دامه‌زراوه و یاسا و ڕێساكان به‌رهه‌می حه‌ز و میزاجی كه‌سی و جڤاتیهكان نین. یه‌كێك له سیفه‌ته هه‌ره بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وڵه‌ت له خۆرئاوا ئۆتۆنۆمیهتی به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵگه و لۆژیكه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. ده‌وڵه‌ت و كایه‌ی ده‌وڵه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ڕێسا و په‌یوه‌ندیه خوێنی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیه‌كان دهچێهڕێوه و ملكه‌چیان نییه. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێت په‌راوێزبوونی كۆمه‌ڵایه‌تیه. خه‌ڵك جۆرێك له په‌راوێزی ده‌چێژێت به هۆی هه‌واداری چینایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ك هه‌واداری ئاینی.
درەو: ئایا موسوڵمانانی ئەوێ وەك گروپ و رێكخراو بەشدارن لە پرسە سیاسیەكان و دەوڵەتداریدا؟
د. هەردی مێد: به‌شداری موسوڵمانان به‌ره‌و زیاتربوون ده‌چێت. ئه‌مڕۆ له زۆرینه‌ی پارت و ڕێكخراوه سیاسیه‌كان خه‌ڵكی موسوڵمان هه‌ن. له ئه‌نجومه‌نی نشتیمانی ئاماده‌ن، هاوتا له دامودهستگاكانی دی ده‌وڵه‌ت وه‌ك شاره‌وانی، پارێزگاكان، ده‌ستگا هه‌رێمی و دهڤهرییهكان.
درەو: ئەو شێوازی مامەڵەكردنەی فەرەنسا بەرامبەر بە ئیسلامە یان بۆ ئایینەكانی تریش هەر وایە؟
د. هەردی مێد: فه‌ره‌نسا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسلامدا نییه. په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت به ئاینه‌كانه‌وه به پێی یاسای ١٩٠٥ كه به یاسای لاییسێتێ ناوزه‌ند ده‌كرێت ڕێكخراوه. ده‌وڵه‌ت هه‌موو زهمینهسازیهك ده‌كات بۆ ئازادی ئاینی و په‌یڕه‌وكردنی پراكتیك و ڕیتواڵه ئاینیه‌كان به پێ ئه‌م یاسایه. به‌ڵام، نایه‌ڵێت ئاین بچێته نێو جه‌سته‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه. ده‌وڵه‌ت و ده‌ستگاكانی وه‌ك پانتاییه‌ك دوور له هه‌یمه‌نه‌ی ئاینی ده‌بێت بمێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌واداری ئاینیان و به ئازادی مامه‌ڵه بكه‌ن و كه‌لێنه ئاینیه‌كان دابه‌شبوون و په‌رته‌وازه‌ییی دروست نه‌كه‌ن.