ڤایرۆسی كۆرۆنا و کاره‌ساته‌ ترسناكه‌كه‌ 

Draw Media

2020-07-09 19:14:02



سابیری سه‌ندیكا - ئه‌مریكا     

لە كاتێكدا ڤایرۆسی نەگریسی كۆرۆنا هەموو جیهان و تێكڕای مرۆڤایەتی كردۆتە ئامانج و ژیانی خەڵكە ئیفلیج كردووە، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە چینەوە بڵاوبووەوە و تا ئێستاش بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە. کاریگەرییەکانی داهاتووی ڤایرۆسەکە گەورە دەبن و لە ئێستادا چەندین پرسیار جێدەهێڵن: ئایا بەرکەوتن دەبێت بە شتێکی حەرام؟ شێوەی خواردنگە و قاوەخانەکان چیلێدێت؟ فڕۆکە و فڕۆکەخانەکان چییان لێدێت؟
بەبڕوای هەندێک لە شارەزایان ئەم کارەساتە لە داهاتوودا کاریگەری ئەرێنی دەبێت: بڵاوبونەوەی شێوازی کارکردن بێ تێکەڵاوبوون، گۆڕینی تێڕوانینمان بۆ نەتەوایەتی بەوپێیەی وێنەی سەربازێک دەگۆڕێت بۆ وێنەی پزیشک یاخود پەرستارێک، گۆڕانی کیشوەری لە سیاسەتی جیهانیدا، ڕێوڕەسمە ئاینییەکان شێوازێکی دیکە وەردەگرن، هێڵی ئینتەرنێت بەشێوەیەکی بەرفراوانتر بەردەستدەبێت و ئەمەش توانای دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان زیاتر دەکات، پێشکەوتنی بواری پزیشك بەوپێیەی پزیشکان دەتوانن چارەسەری نەخۆش بکەن بێ ئەوەی سەردانی نەخۆشخانە یان کلینیکەکانیان بکەن، باوەڕی مرۆڤ بە زانست دەگاتە سەروو نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان و تێگەیشتنە هەڵەکان، بڵاوبوونەوەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و چەندین کاریگەری دیکە کە دەبێت چاوەڕوان بین تا بیانبینین.


بە درێژایی مرۆڤایەتی نەخۆشییە ڤایرۆسیەکان یەکێکبوون لەو کارەساتە سروشتیانەی مرۆڤ نەیتوانیوە بە زوویی کۆنتڕۆڵیان بکات و قوربانییەکی زۆری لەو پێناوەدا چەشتووە. کاتێک چارەسەری پێویستیش بۆ نەخۆشییە ڤایرۆسیەکان دۆزراوەتەوە، هێشتا کاریگەرییەکانی ئەو نەخۆشییانە بەردەوامبوون و بووونەتە هۆی ڕووخاندنی ئیمپراتۆرییەتەکان و تێکشکاندی نەتەوەکان.

‎كڕۆنا ئه‌وپه‌تا جیهانیه‌ی كه‌ ئابوری و ئاسایش و ته‌ندروستی و زانست و ژیانی هه‌موجیهانی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵكردوه‌ رۆژانه‌
هەزار كه‌سیش رۆژانە گیان لەدەست دەدەن  پیوسته‌ خه‌ڵك كه‌لتوری خۆ پارێزی په‌یڕه‌وبكات  ئەمەش بۆ سەلامەتی خەڵکی کوردستان

یە هەزاران کەس تۆش فایرۆسی کۆرۆنا نەبێتته‌   به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ له‌یه‌ك وشه‌ی ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌  درۆزنه‌ بگرێت بەگشتی لە کوردستانی عێراق چونکە‎به‌شێكی زۆر له‌خه‌ڵكی ئێمه‌ ی کوردستانی عێراق باوه‌ڕ به‌بوونی ڤایرۆسی كڕۆنا ناكه‌ن  هۆكاره‌كه‌ش  باوه‌ڕنه‌بونی خه‌ڵكی کوردستان به‌ دڵسۆزی و ڕاستگۆیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه‌  كه‌به‌جۆرێك به‌ناخی خه‌ڵكدا ڕۆچووه‌ هه‌ر به‌وچاوه‌ سه‌یری سیاسه‌تو سیاسیه‌كانی هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن. 
‎به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی هه‌رێم  به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵاتداریان  ناشیرین و بێ متمانه‌ كردووه
‎به‌گومانه‌وه‌ سه‌یری هه‌مووده‌سه‌ڵاتو ده‌سه‌ڵاتدارانی دوونیا ده‌كات
‎ده‌توانێ ژیانی خۆێ و چوارده‌وره‌كه‌شی بپارێزی  به‌بێ   ئه‌وی گوێبداته‌ ئه‌وه‌ی  ڤایرۆسكه‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی كام حیزب تێكه‌ڵ كراوه‌ یان له‌گه‌ڵ كام دین و ڕه‌نگی پێست گرێدراوه‌ چونكه‌ له‌ڕاستیدا ئه‌م ڤایرۆسه‌  جیاوازی ناكات  له‌ نێوان هیچكام له‌ مرۆڤه‌كان به‌هه‌موو جیاوازیه‌كانه‌وه

دەگۆڕدرێت، پێویستە ده ‌مامك و دەسکیش ببەستن بۆ ئەوەی تووشی ڤایرۆسەکە نەبن لەکاتی چون دەرەوە و بۆ بازارو شوینە قەرەبال غەکان و مارکیت و کۆبوونەوەکان کاتی گەریتەوە بۆ مالەوە پیویستە جل و بەرگەکەت دابکەنی و یەک سەر خۆت بشۆی و جل و بەرگی  تازە لەربکەیتەوە ئەمەش بۆ خۆ پاریز لە ڤایرۆسەکە کە ناوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە .  بەڵام بە تەنیا بەستنی ماسک و دەسکیش بەس نییە بۆ ئەوەی تووش نەبیت، بەڵکو دەبێت هەموو رێکارە خۆپارێزییەکان بگریتەبەر.
وەکو پاو خاوینی ماڵ و ئەو شوینانەی کاری تیدا دەکەی یان تیدا دەمینیتەوە و هەروەها دووری تۆ لەگەڵ کەسیکی تر دەبیت لە دوو مەتر مەتر نەبێت و کاتێ نەخۆشیت دەبیت لەمالەوە بیت و تیکەلی خەڵکی نەبیت و لەکاتی پیویست نەبێت نەچیت بۆ بازارو کاریتەکان و سەردانکردنی مالان و کۆمەلایەتیەکان نەکەیت و زوو زوو دەستەکانت بشۆی و دەست بۆ دەم و چاوت دەبەو کاتی دەست دەشوشت کیشە نیە دەست بۆ دمو چاوت ببەی و کاتی یەکێک نەخۆشە لی دروبکەوەیەوە و سەفەرکردن بۆ ولاتان شارەکان راگریت سەردان نەکەیت تا ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسە پەیدا دەبێت .

  نەخۆشییەک بڵاوبووەوە کە دواتر بە “تاعوونی جەستنیان” ناسرا.  تاعوونەکە ساڵی ٥٤١ نزیک شاری بورسەعیدی میسر سەریهەڵدا و پاشان گوازرایەوە بەرەو سکەندەریە و بەرەو فەلەستین و لە دواییەکانی ساڵی ٥٤٢ گەیشتە قوستەنتینییە، پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمای ڕۆژهەڵاتی، و بڵاوبوونەوەی بۆ ماوەی دووسەد ساڵ و تا ساڵی ٧٥٠ بەردەوامبوو.
دەرکەوتە سەرەتاییەکانی، بەپێی وتەی مێژوونووس برکۆبیس قەیسەرانی ، بە دەرکەوتنی تایەک لەسەر تووشبوانبوو و پاشان نیشانەکانی تاعوونی  دەرکەوتن کە لە شێوەی دومەڵە لەسەر ڕان یان ژێر باڵی کەسی تووشبوو. هەندێکیان لە هۆش خۆیان دەچوون. هەندێکی دیکە ورێنەیان دەکرد و زۆرینەشیان خوێناویان هەڵدەهێنایەوە.
بەپێی سەرچاوەی ناشیۆنال جوگرافی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاسیا، باکوری ئەفریقاو ناوچە عەرەبییەکان و ئەوروپا بەهۆی تاعوونەکەوە مردوون لەنێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن کەسن یان دەتوانین بڵێین نیوەی دانیشتوانی سەرزەوی بووە لەو سەردەمەدا.
ئەم تاعوونە ئیمپراتۆریەتی قوستەنتینییەی لەچەندین ڕووەوە لاوازکرد. ئیمپراتۆریەتەکە توانای بەرگریکردن لەخۆی بەرامبەر دوژمنانی لەدەستدا بەهۆی ئەوەی ژمارەی مردووانی زۆربوو و نەشیدەتوانی راهێنانی سەربازی زیاتر بکات. کەمی ڕێژەی دانیشتوان تەنها کارییگەری لەسەر سوپاکەی نەبوو بەڵکو سیستمی ئابوری و بونیادی ئیداریی ئیمپراتۆریەتەکەشی تێکشکاند.

کاتێک ڤایرۆس دەچێتە جەستەی مرۆڤەوە، سیستمی بەرگری لەگەڵیدا دەجەنگێت. زۆربەی کات ڤایرۆسەکە بێ دەرکەوتنی هیچ نیشانەیەک لەگەڵ جەستەدا دەژی، بەڵام کەسی تووشبوو دەتوانێت نەخۆشییەکە بگوازێتەوە بێ ئەوەی خۆی تووشی ببێت.

بڵاوبونەوەی ئاوڵە بۆ پێش مێژوو دەگەڕێتەوە، وەک کۆلبێرت لە توێژینەوەکەیدا ئاماژەی پێداوە، کاریگەرییەکانی بەدرێژایی مێژوو بەردەوام بووە. هیچ کەس نازانێت لەکوێ و چۆن دەستیپێکردووە. ئاوڵە لەگەڵ دۆزینەوەی سەردەمی نوێدا لە ساڵی ١١٨ لەڕێی ئیسپانیاوە تەشەنەی سەند بۆ هیسپانیۆلا (یەکێک لە دورگەکانی دەریای کاریبی). لە سەرەتاکانی ساڵی ١٥١٩ سێ لەسەر چواری دانیشتوانی دورگەکە تووشیبوون.
پاشان لە هیسپانیۆلاوە ئاوڵە گوازرایەوە بۆ بورتوریکۆ و پاشانیش بۆ ئازتیکی پایتەخت کە دەکاتە مەکسیکی ئەمڕۆ. نووسەرێکی ئیسپانی نووسیویەتی “لەزۆربەی شوێنەکان، هەریەکەو لە ماڵی خۆیدا دەمرد، ژمارەیان هێندە زۆربوو، ئەستەم بوو بیاننێژن بۆیە ماڵەکەیان بەسەردا دەڕووخاندن.”
لە مەکسیک نیوەی دانیشتوان گیانیان لەدەستدا، ئاوڵە زۆر خێراتر لە داگیرکاری ئیسپانییەکان گەشتیدەکرد تا گەیشتە ئیمپراتۆریەتیئیلانکا و گشت ئیمپراتۆرییەکە تێکشکا و بە ئاوڵە گیانییان لەدەستدا.

توانرێت ژمارەی مردوانی نەخۆشی ئاوڵە بزانرێیت چونکە تۆمارەکانی ئەو قۆناغە ڕووکەشیین، بەڵام بە خەمڵاندن دەگاتە دەیەها ملیۆن. بە گوتەی ویلیەم دنیڤان مامۆستای جوگرافیا لە زانکۆی مادیسۆن “کاتێک ئەم ڤایرۆسە  گەورەترین کارەساتی دیمۆگرافی بەسەر ناوچەکەدا هێنا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.”
ئەم کارەساتە دیموگرافییە بەتەنها کاریگەری لەسەر  ئەوروپا نەبوو، بەڵکو ئەفریقاشی گرتەوە. لە سەدەی هەژدەدا ئاوڵە دووبارە سەریهەڵدایەوە و لەڕێی کەشتییەکی هۆڵەندییەوە گەیشتە باشووری ئەفریقا،کە ئەمەش بووە هۆی تێکشانی دانیشتوانی (خوی سان)کە دانیشتوانێکی ڕەسەنی باشووری ئەفریقان.

تاعوونی ڕەش و گۆڕینی ڕووی ئەوروپا�تاعوونی ڕەش لە ساڵی ١٣٤٧ و ١٣٥١ گەیشتە لوتکە، تاعوونەکە لە ڕۆژهەڵاتەوە لە ڕێگەی بازرگانی ناسراو بە “ڕیگەی ئاوریشم” سەریهەڵدا. دانیشتووانی جیهان لەوکاتەدالە ٥٠٠ ملیۆن کەس کەمتر بوو. لە ئەوروپا ژمارەی مردوان بە تاعوونەکە گەیشتە ٧٥ ملیۆن.

لەگەڵ بڵاوبونەوەی تاعونی ڕەشدا بەپێی توێژینەوەیەکی لێکۆڵەر جۆشوا مارک کەلە بڵاوکراوەی ئینسایکلۆپیدیای مێژووی کۆن بڵاوکراوەتەوە، ئەوروپییەکان چیتر متمانەیان بەو دامەزراوە و ڕێکخراوانە نەدەکرد کە پێشتر متمانەیان پێان بوو

ئەو سەردەمە بەهۆی گیانلەدەستدانی چەندین کرێکارەوە درزی تێکەوت. تاعوون لەنێوان نەوەی چینە هەژارەکاندا کە وەک پەنابەر هاتبوونە ئەوروپا تەشەنەی سەند، لەڕێگەی ئەوانیشەوە تاعوون گەیشتە چینی دەوڵەمەندان و لە ساڵی ١٣٥٢دا بە ملیۆنان خەڵک گیانیان لەدەستدا و بونیادی کۆمەڵایەتی ئەوروپا  بەشێوەیەکی گەورە گۆڕانی بەسەردا هات.

چونکە ئەوروپا دانیشتوانی زۆربوو، بۆیە لە سەرەتادا کێشەی دەستی کاری نەبوو. کرێکاران کاریان دەکرد کە باجیان بە پاشا دەدا و لە بەرامبەر ئەو زەوی و زارەشی کاریان تێدا دەکرد تەنها بەشی خواردن و خواردنەوە کرێیان پێدەدرا.
بەڵام لەگەڵ تەشەنەسەندنی تاعوونەکەدا ئەوروپا تووشی کارەساتێکی گەورەبوو بەهۆی کەمکردنی دانیشتوانەوە، کە بە مانای کەمکردنی هێزی کار دێت، چونکە ئیتر کرێکاران گرنگییەکی بەرچاویان هەبوو، 
 “ژنان لەبەرامبەر گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری پیاواندا، مافگەلێکی زۆریان بەدەستهێنا. ئیتر ژنان مافی ئەوەیان هەبوو خاوەندارێتی زەوی بکەن و  خۆیان کاروبارە ئیدارییەکان بەڕێوەبەرن.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی تاعوونەکەدا پزیشکانی ئەوروپی گومانیان لەو ڕێگاچارە پزیشکییانە دەکرد کە لە یۆنانییەکانەوە سوودیان لێوەرگرتبوو. لەدوای ئەوە نەخۆشانەکان شێوازێکی مۆدێرنیان کرا بە بەردا.
ژنان لەبەرامبەر گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری پیاواندا، مافگەلێکی زۆریان بەدەستهێنا. ئیتر ژنان مافی ئەوەیان هەبوو خاوەندارێتی زەوی بکەن و  خۆیان کاروبارە ئیدارییەکان بەڕێوەبەرن

لە دەرئەنجامی جەنگی یەکەمی جیهانی، ئەنفلۆنزای ئیسپانی بڵاوبویەوە و نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن کەس تووشی بوون. لەنێوانیاندا ٥٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن کەس گیانیان لەدەستدا. نەخۆشییەکە تووشی ئەوکەسانە دەبوو کە تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٤٠ ساڵدا بوو، زۆرینەی تووشبوانیش ڕەگەزی نێربوون. لەڕێگەی بەرکەوتنەوە لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرایەوە

بەپێی ڕاپۆرتێکی بی بی سی عەرەبی “ئەنفلۆنزای ئیسپانی وەک تاعوون کاریگەری کۆمەڵایەتی قوڵی نەبوو، بەڵام زۆرینەی بەڵگەکان ئاماژە بە کاریگەری جۆراوجۆر دەدەن وەک باشتربوونی پێگەی ژنان بەهۆی زۆری ڕێژەی مردنی پیاوانەوە.

هەروەها کاریگەری گەورەی لەسەر جەنگ بۆ نمونە لە هیندستان کە ئەنفلۆنزاکە بڵاوبووەوە، خەڵکی هیندی بەریتانییە داگیرکەرەکانیان تۆمەتبارکرد بەوەی کەمتەرخەمبوون لە مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشەکاندا.
یەکێک لە کاریگەرییە هەرە گەورەکانی ئەنفلۆنزای ئیسپانی گۆڕینی پێوەری جیهانی کەرتی تەندروستی گشتی بوو. چیتر تاوانبارکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشکەوتنیان و چارەسەرکردنی تاک تاکەی نەخۆشەکان مانایەکی نەما و دەوڵەت دەستیکرد بە پەیڕەوکردنی بنەمای دابینکردنی چارەسەر بۆ هەمووان. هەروەها دەستیکرد بە دروستکردنی کەرتی تەندروستی گشتی و بەرەوپێشبردنی دامەزراوە پزیشکییەکان لەپێناو چارەسەری پێویست بۆ هەموواندا. هەروەها لە ساڵی ١٩٢٣، نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراوەیەکی تەندروستی ڕاگەیاند کە لە ساڵی ١٩٤٨دا بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ناسرا

 ئه‌م ڤایرۆسه‌  جیاوازی ناكات  له‌ نێوان هیچكام له‌ مرۆڤه‌كان به‌هه‌موو جیاوازیه‌كانه‌وه پێویستە ده ‌مامك و دەسکیش ببەستن بۆ ئەوەی تووشی ڤایرۆسەکە نەبن لەکاتی چون دەرەوە و بۆ بازارو شوینە قەرەبال غەکان و مارکیت و کۆبوونەوەکان کاتی گەریتەوە بۆ مالەوە پیویستە جل و بەرگەکەت دابکەنی و یەک سەر خۆت بشۆی و جل و بەرگی  تازە لەربکەیتەوە ئەمەش بۆ خۆ پاریز لە ڤایرۆسەکە کە ناوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە .  بەڵام بە تەنیا بەستنی ماسک و دەسکیش بەس نییە بۆ ئەوەی تووش نەبیت، بەڵکو دەبێت هەموو رێکارە خۆپارێزییەکان بگریتەبەر.
وەکو پاو خاوینی ماڵ و ئەو شوینانەی کاری تیدا دەکەی یان تیدا دەمینیتەوە و هەروەها دووری تۆ لەگەڵ کەسیکی تر دەبیت لە دوو مەتر مەتر نەبێت و کاتێ نەخۆشیت دەبیت لەمالەوە بیت و تیکەلی خەڵکی نەبیت و لەکاتی پیویست نەبێت نەچیت بۆ بازارو ماریتەکان و سەردانکردنی مالان و کۆمەلایەتیەکان نەکەیت و زوو زوو دەستەکانت بشۆی و دەست بۆ دەم و چاوت دەبەو کاتی دەست دەشوشت کیشە نیە دەست بۆ دمو چاوت ببەی و کاتی یەکێک نەخۆشە لی دروبکەوەیەوە و سەفەرکردن بۆ ولاتان شارەکان راگریت سەردان نەکەیت تا ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسە پەیدا دەبێت . 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand