موچەی موچەخۆران لە نێوان هۆشیار زێباری و تەیف سامیدا
2025-12-29 06:56:05
شیكاری: درەو
🔹 لە ساڵانی (2014 - 2016)، کاتێک هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بوو لە کابینەکەی حەیدەر عەبادی، بە تێکڕا پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (47 ترلیۆن و 440 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش تەنها (4 ترلیۆن و 756 ملیار) دینار بە ڕێژەی (10%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (42 ترلیۆن و 684 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (90%) لە پشکی ڕاگیرا.
🔹 لە ساڵانی (2023 - 2025)، کە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقە لە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی، بە تێکڕا پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق نزیکەی (44 ترلیۆن و 784 ملیار و 450 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش نزیکەی (24 ترلیۆن و 758 ملیار 946 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (55%)ی پشکی هەرێم ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی زیاتر لە (20 ترلیۆن و 25 ملیار و 504 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (45%) لە پشکی ڕاگیراوە.
پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق لەکاتێک هۆشیار زێباری وەزیری دارایی بووە لە 2014-2016؛
لە ساڵانی (2014 - 2016)، کاتێک هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بوو لە کابینەکەی حەیدەر عەبادی، بە تێکڕا پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (47 ترلیۆن و 440 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش تەنها (4 ترلیۆن و 756 ملیار) دینار بە ڕێژەی (10%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (42 ترلیۆن و 684 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (90%) لە پشکی ڕاگیرا، بە جۆرێک؛
- لە ساڵی 2014؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (1/12) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (19 ترلیۆن و 999 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش تەنها (2 ترلیۆن و 280 ملیار) دینار بە ڕێژەی (11%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (17 ترلیۆن و 719 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (89%) لە پشکی ڕاگیرا.
- لە ساڵی 2015؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (17%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (14 ترلیۆن و 817 ملیار) دینار بووە، لەو بڕەش تەنها (2 ترلیۆن و 476 ملیار) دینار بە ڕێژەی (17%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (12 ترلیۆن و 395 ملیار) دینار بە ڕێژەی (83%) لە پشکی ڕاگیرا.
- لە ساڵی 2016؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (17%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (12 ترلیۆن و 570 ملیار) دینار بووە، لەو بڕەش هیچ پشکێکی هەرێم ڕەوانە نەکراو بە ڕێژەی (100%) پشکی ڕاگیرا.
بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە خشتەی یەکەم.
خشتەی یەکەم

پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق کە تەیف سامی وەزیری دارایی بووە لە 2023-2025؛
لە ساڵانی (2023 - 2025)، کە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقە لە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی، بە تێکڕا پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق نزیکەی (44 ترلیۆن و 784 ملیار و 450 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش نزیکەی (24 ترلیۆن و 758 ملیار 946 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (55%)ی پشکی هەرێم ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی زیاتر لە (20 ترلیۆن و 25 ملیار و 504 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (45%) لە پشکی ڕاگیراوە، بە جۆرێک؛
- لە ساڵی 2023؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (12.67%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (16 ترلیۆن و 609 ملیار و 639 ملیۆن و 160 هەزار) دینار بووە، لەو بڕەش (4 ترلیۆن و 698 ملیار) دینار بە ڕێژەی (28%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (11 ترلیۆن و 911 ملیار و 639 ملیۆن و 160 هەزار) دینار بە ڕێژەی (72%) لە پشکی ڕاگیرا.
- لە ساڵی 2024؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (12.67%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (14 ترلیۆن و 840 ملیار و 223 ملیۆن و 778 هەزار) دینار بووە، لەو بڕەش (10 ترلیۆن و 786 ملیار و 352 ملیۆن و 903 هەزار) دینار بە ڕێژەی (73%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (4 ترلیۆن و 53 ملیار 870 ملیۆن و 874 هەزار) دینار بە ڕێژەی (27%) لە پشکی ڕاگیرا.
- لە ساڵی 2025؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (12.67%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (13 ترلیۆن و 334 ملیار و 587 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش (9 ترلیۆن و 274 ملیار و 593 ملیۆن و 22 هەزار) دینار بە ڕێژەی (70%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (4 ترلیۆن و 59 ملیار 993 ملیۆن و 977 هەزار) دینار بە ڕێژەی (30%) لە پشکی ڕاگیراوە. هەرچەندە لەسەردەمی تەیف سامیدا و بۆ ماوەی تەنیا (3) مانگ نەوتی هەرێم لە رێگای سۆمۆوە دەفرۆشرێت واتا لە 27/9/2025 ەوە نەوتی هەرێم دەفرۆشرێت.
بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە خشتەی دووەم.
خشتەی

