تورکیا پێویستە نیگەرانیەکانی عیراق بەجدی وەربگرێت.

Draw Media

2020-06-28 22:41:58



سالار مەحمود

 

گەلی کوردستان مافی هەیە بەئازادی و ئارامی لەسەر خاکی خۆی بژی.
سنور بەزاندنەکانی تورکیا بۆ سەرخاکی هەرێمی کوردستانی عیراق پێشێلکردنی یاساو نەریتەکانی درواسێیەتیە. ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیانی خستۆتە مەترسیەوە. چونکە لەئەنجامدا چەندین هاوڵاتی سیڤیل شەهید بونەو سامانی خەڵکی لەناوچوون.
پەیامی نیگەرانی و ئیدانەی وتەبێژی رەسمی سەرۆک کۆمارو، دوای دوو جار بانگکردنی باڵوێزی تورکیا لە بەغدا لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عیراق.
کورد مەترسی نیە لەسەر هیچ نەتەوەیەک
کورد مەترسی نیە لەسەر هیچ وڵاتێک
بەردەوامبونی تورکیا لە سنوربەزاندنەکانی، دوای ئەوەی چەندین جار پەیامی پێ راگەیەنراوە. گوێنەدانەکانی ئەوە دەگەیەنێ یاسای نێودەوڵەتی و بنەماکانی درواسێیەتی بەهەند وەرناگرێت. تورکیا مەرامی پاوانخوازی هەیەو خوێنی هاوڵاتی سڤیل بەکەم دەبینێت. 
کێشەکان تەنیا بە گفتوگۆو رێکاری مەدەنی و لێکگەیشتن چارەسەر دەبن. بە لێک نەگەیشتن و رێکاری کوشتن و پێشێلکاری دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت بۆ هەموولایەک.
پێویستە عیراق و هەرێم زوڵاڵتر دەنگی نیگەرانی هەڵبڕن.
پێویستە تورکیا کۆتایی بەسنوربەزاندنەکانی بێنێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand