هۆكاری شكستی ستراتیژی سه‌ربازی توركیا و ئاڵنگاریه‌كانی له قوبرس؟
2025-12-27 18:34:01
راپۆرتی شیكاری: هێمن خۆشناو
ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت له توركیا سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، ناتوانێ كۆدی ئه‌و سنوورانه بشكێنێت و بگۆڕێت كه ده‌وڵه‌تی نه‌ریتخواز دایڕشتووه. ره‌نگه ئه‌مه‌یان ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به بوێریه‌وه نه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیداره به هێز، توانا و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م ستافه‌ی ناو ده‌وڵه‌ت كه له دژی نوێبوونه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌وه‌ستێته‌وه.
وڵاتانی وه‌كو ئه‌مریكا، چین، روسیا، ئینگلته‌ڕا، فه‌ڕه‌نسا و ئیسرائیل، هه‌روه‌ها له رابردوویه‌ك نزیكیشدا وه‌ڵاتانی وه‌كو ئه‌ڵمانیا، یابان و عه‌ره‌بستانی سعودی به له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانكاریه‌كانی جیهان و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمایه‌تیان، گۆڕانكاریان له ستراتیژی سه‌ربازی ولاته‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و مه‌ترسیه‌كانیان به‌لاوه ناوه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له توركیا وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به پێچه‌وانه‌وه له دژی گۆڕانكاری ده‌وه‌ستنه‌وه و مكوڕن له‌سه‌ر ئه‌نجامنه‌دانی. له كاتێكدا توركیا له سه‌رنته‌ری ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی، قه‌فقاسیا و ده‌ریای ره‌شدا جێده‌گرێت كه خه‌ریكه گۆڕانكاری ریشه‌یی تیایدا رووده‌دات. به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیانه و دوور له ده‌مارگیری بۆ گۆڕانكاری و رووداوه‌كان، خه‌ریكه ئه‌نقه‌ره له‌ناو هاوسه‌نگیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ئاوت ده‌كرێت.
هێزی ئاسمانی توركیا ماوه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت!
یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و فاكته‌رانه‌ی سوپا و بیرۆكراسی توركیا نیگه‌ران ده‌كات، هێزی ئاسمانی ئه‌م وڵاته‌یه كه توانا و ده‌رفه‌تی خوێ نوێكردنه‌وه‌ی نیه. به تایبه‌تی له‌سه‌ده‌ی 21 یه‌كه‌میندا، ستراتیژی سه‌ربازی وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای توانای هێزی ئاسمانی داده‌ڕێژرێت. پێكدادانه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌م دوایه‌ش ئه‌م خوێندنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه. له جه‌نگی (ئۆكرانیا – روسیا)، (ئیسرائیل – ئێران)، (هیندستان – پاكستان) هه‌روه‌ها هێرشی ئاسمانیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و بۆمبارانی ئیسرائیل له سوریا بایه‌خی هێزی ئاسمانی له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی جه‌نگ و هاوسه‌نگیه‌كه‌ان به زه‌قی دیاربوو.
ستراتیژی هێزی ئاسمانی توركیا كه بۆ ساڵانی ده‌یه‌ی هه‌شته‌مینی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، پشت به فڕۆكه‌ی (ئێف 16) ده‌به‌ستێت كه خه‌ریكه مۆدێلی به‌سه‌ر ده‌چێت و هێزی ئاسمانی زۆربه‌ی وڵاتان یان ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت یان هیچیتر پشتی پێنابه‌ستێت. له ساڵی 2019 به بڕیاری كۆنگرێسی ئه‌مریكا توركیا له به‌رنامه‌ی به‌ده‌ستهێنانی فڕۆكه‌ی جۆری (ئێف 35) هاوچه‌رخ ده‌رهێندرا و تا ئه‌مڕۆش توركیا نه‌یتوانیووه، باوه‌ڕ به ئه‌مریكا بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێندرێته‌وه ناو پڕۆگرامی پێفرۆشتنی ئه‌م جۆره فڕۆكه‌یه. به‌هۆی نه‌بوونی جێگره‌وه‌ی دیكه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ناچاری په‌نای برده‌به‌ر كڕینی سیسته‌می موشه‌كی (ئێس 400) له روسیا. به‌ڵام به‌هۆی گوشاری ئه‌مریكا و ناتۆ، هه‌روه‌ها له ترسی سه‌پاندنی سزای ئابووری، ئه‌نقه‌ره ناتوانێ ئه‌م سیسته‌مه به‌كاربێنێت و سوودی لێ ببینێت.
له‌سایه‌ی نه‌بوونی رێگه‌چاره‌ی جیاواز و ئه‌م دۆخه پڕ زه‌حمه‌تیه‌ی پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ (له‌نده‌ن) بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری (Eurofighter Typhoon) واژو كرد، كه فڕۆكه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ئه‌مڕۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای جه‌نگ یه‌كناگرێته‌وه و له وڵاتێكی وه‌كو (قه‌ته‌ڕ) چه‌ندین ساڵه ئه‌م جۆره فڕۆكه جه‌نگیه كاری پێناكرێت و له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی دایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت توركیا سێ ساڵی دیكه چاوه‌ڕێ بكات تا ئه‌م فڕۆكه ئاماده ده‌بێت و راده‌ستی هێزی ئاسمانی ده‌كرێت.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی توركیا تێیكه‌وتووه، یۆنانستان دوژمنه مێژوویه‌كه‌ی توركیا و ركابه‌ره هه‌نووكه‌یه‌كه‌ی، له ساڵی 2028 فڕۆكه‌ی جۆری (ئێف 35) له ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێت و فڕۆكه‌ی (Rafale) نه‌وه‌ی پێنجه‌مینی له فه‌ڕه‌نسا وه‌رگرتووه له ئێستادا له‌ژێر فه‌رمانی هێزی ئاسمانی ئه‌م وڵاته دایه. له هه‌مان كاتدا هێزی ئاسمانی یۆنان له ده‌ریای ئیجه رۆڵێكی هاوتای رۆڵی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا ده‌گێڕێت. له‌سه‌ر سنووری ویلایه‌تی ئه‌درنه‌ی توركیادا، له ناوچه‌ی (ده‌ده ئاغاچی) یۆنانی به‌سه‌دان تانك و زریپۆشی ئه‌مریكی گیرساونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ هێزی زه‌مینی یۆنانی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه (قوبرسی یۆنانی) له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مریكا، ئینگلته‌ڕا، فه‌ڕه‌نسا رێككه‌وتنی سه‌ربازی گرنگی ئه‌نجامداوه. ئێرانیش له دوای جه‌نگی 12 رۆژه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل خه‌ریكی كڕینی چه‌ندین فڕۆكه‌ی جه‌نگی و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیه له هه‌ردوو وڵاتی روسیا و چین. هه‌روه‌ها هه‌ردوو وڵاتی دراوسێی توركیا له ناوچه‌ی ده‌ریاری ره‌ش (بولگاریا و رۆمانیا) خه‌ریكی نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانین. له هه‌مان كاتدا (میسر) خه‌ریكه هێز و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی جۆراوجۆر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ل هه‌رسێ وڵاتی (ئه‌مریكا، روسیا و چین) چه‌ندین گرێبه‌ستی كردووه.
ئه‌نقه‌ره له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی گۆشه‌گیر ده‌كرێت؟
قوبرس له ستراتیژی ئه‌نقه‌ره له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه. به‌ڵام گۆڕانكاریه جیهانی و ناوچه‌یه‌كان، تا ئاستێكی دیار شكست به سیاسه‌تی ئه‌نقه‌ره دێنێت په‌یوه‌ست به قوبرس، له داهاتوویه‌كی نزیكدا توركیا له‌م ناوچه‌یه رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری گه‌وره ده‌بێته‌وه.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئیسرائیل، روسیا، چین و عه‌ره‌بستانی سعودی قوبرسی یۆنانی وه‌كو كۆماری قوبرس قه‌بوڵ ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سیاسه‌تی وزه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ قوبرسی یۆنانی رێككه‌وتن واژو ده‌كه‌ن. هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا بۆ فڕۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی رێككه‌وتن له دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ قوبرسی یۆنانی واژو ده‌كه‌ن. له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا له نێوان ئیسرائیل و قوبرسی یۆنانی سیسته‌مێكی به‌رگری ئاسمانی دروست ده‌كه‌ن كه هه‌موو ئاسمانی ئه‌م وڵاته ده‌پارێزێت.
له ماوه‌ی رابردوودا له نێوان لوبنان و قوبرسی یۆنانی رێككه‌وتنی (ناوچه‌ی ئابووری) واژوكرا. دوای ئه‌م رێككه‌وتنه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان (نه‌واف سالم) سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنانی و (هاكان فیدان) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد، به گوێره‌ی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی میدیایی فیدان هـﻪڕه‌شه‌ی له لوبنان كردووه. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئه‌نقه‌ره گوشاری له (ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع) سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی كاتی سوریا كرد تا به‌هه‌مان شێوه رێككه‌وتنێك له قوبرسی تورك ئه‌نجام بدات. به‌ڵام ئه‌لشه‌رع به د‌رك كردن به كاردانه‌وه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا خۆی له‌م هه‌نگاوه به‌دوور گرت.
ئاماژه به‌م گۆڕانكاریانه‌ی له ئارادایه، ئه‌گه‌رێكی زۆره له چه‌ند ساڵی داهاتوودا توركیا زۆر به مه‌سه‌له‌ی قوبرس خه‌ریك بێت و خه‌ریك بكرێت. پێشبینیه‌كان ده‌گاته ئاستێك توركیا بیر له كشاندنه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازیه‌كانی بكاته‌وه له‌م دوورگه‌یه‌دا. مه‌سه‌له‌ی قوبرس ده‌بێته مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی و جێگا به مه‌سه‌له‌كانی دیكه له‌ق ده‌كات. قوبرس له‌لایه‌ن هێزه جیهانیه‌كان به ستراتیژی جۆراوجۆر ده‌بێته ناوه‌ندێكی گرنگ و رۆڵی ئه‌نقه‌ره له‌ناو هاوسه‌نگیه‌كان لاواز ده‌كرێت و كاریگه‌ریه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات.
سوپای توركیا:
- ساڵی 2025 ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای توركیا 481 هه‌زار و یەدەگ (380) هەزار كەسە
- بودجه‌ی ساڵی 2025ی بەرگری توركیا 47 ملیار دۆلار بووه.
- هێزی زه‌مینی توركیا 4 هه‌زار و 300 ده‌بابه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ 7550 ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز و كه‌رسته‌ی جه‌نگی، جگه له سیسته‌می موشه‌ك هاوێژ و چه‌ندین بنكه‌ی ئاسمانی پارێزراو به سیسته‌می به‌رگری و موشه‌كی.
- هێزی ئاسمانی توركیا له ساڵی 1911 دامه‌زراوه، ژماره‌ی ئه‌نددامه‌كانی ده‌گاته 60 هه‌زار سه‌رباز.
- ژماره‌ی فڕۆكه‌كانیشی زیاتره له 900 فڕۆكه‌ی، جه‌نگی، به‌رپه‌رچدانه‌وه، هێرشكردن و فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه جگه له هه‌لیكۆپته‌ر، كۆبراو و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.
- له دوای فه‌ڕه‌نسا هێزی ده‌ریاوانی توركیا به‌هێزترینیانه له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا. ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌گاته 49 هه‌زار سه‌رباز. ئه‌م هێزه خاوه‌نی 300 كه‌شتی و 51 فڕۆكه‌یه، 26 فرێگات و 15 كه‌شتی ژێر ئاویی هه‌یه. هه‌روه‌ها هه‌شت بنكه‌ی ده‌ریایی و 20 هه‌ڵگره‌وه‌یی مینی ژێر ئاوی هه‌یه.
هێزه‌كانی دیكه:
- هێزی پاسه‌وانی كه‌ناریه ئاوییه‌كانی توركیا له ساڵی 1982 دامه‌زراوه، ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی نزیكه له شه‌ش هه‌زار كه‌س، 15 فڕۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر و 3 فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ژىر ده‌ستی ئه‌م هێزه دایه.
- ژماره‌ی هێزی جه‌ندرمه‌ی تورك كه ساڵی 1846 دامه‌زراوه ده‌گاته 267 هه‌زار كه‌س. ئه‌م هێزه خاوه‌نی 150 ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ی سه‌ربازیه، كه به‌شێكیان درعن، له‌گه‌ڵ 60 فڕۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر.
- هێزی تایبه‌تی توركیا له ساڵی 1992 دوای به‌رفراوانی شه‌ڕی گه‌ریلایی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) دامه‌زراوه. ئه‌م هێزه راسته‌وخۆ سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیایه، هىزی هه‌ره بژارده‌یه.
