ئایا لە چێشتخانەکەی تورکەوە عێراق دەکەوێت ؟

Draw Media

2019-11-07 21:23:31



هونەر تۆفیق  
سبەینێ چارەنوسی خۆپیشاندانەکانی پارێزگاکانی باشووری عێراق ، بەتایبەتی گۆڕەپانی تەحریر و چێشتخانە تورکیەکە ( لە ئێستاداخۆپیشاندەران ناویان ناوە چیای ئوحد) یەکلادەبێتەوە .
چێشتخانە تورکیەکە ، وەک ئەوەی کراوەتە ڕەمزی خۆپیشاندانەکانی عێراق و قەڵای خۆپیشاندەران خەریکە نەخشەکەی رووندەبێتەوە ، سیحرەکەشی لەناو سیاسەکانی عێراقدا بەتاڵ دەبێتەوە .
هێزی خۆپیشاندەران لە سێ بازنەوە بەسەر سێ پرددا لەبەغداوە توانای بەڕینەوەیان هەیە بۆ گەیشتن بە ناوچەی سەوز و مەڵبەندی دەستەڵات لە عێراقدا :
بازنەی یەکەم :لە چێشتخانە تورکیەوە بە دووری ١٢٠٠ مەتر بەسەر پردی جمهوریدا دەپەڕێتەوە و دەگات بە ئەنجومەنی وەزیران .
بازنەی دووەم : لە پری سنکەوە بە دووری ٣ کلم بەناو ساڵحیەدا گوزەردەکات ، دەگات بە سەفارەتی ئێران و لەوێوە بۆ ناو ئەنجومەنی وەزیران .
بازنەی سێهەم : بە دووری ٣٠٠ مەتر بەسەر پردی جوت تەبەق بە جادەی ١٤ ی تەموزدا گوزەر دەکات و بەنزیک سەفارەتی ئەمریکیدا دەکات بە کۆشکی کۆماری .
هەڵبژاردنی بازنەی دووەم لەگەڵ ئەوەدا کە خۆلادانە لەهەریەک لە سەفارەتەکانی ئێران و ئەمریکا لە بازنەی یەکەم و سێهەمەوە ، تاکتیکێکی شارەزایە بۆ توانای مانەوەی درێژخایەن لە گۆڕەپانی تەحریردا . خۆپاراستن لە چێشتخانە تورکیەکەدا کە ناو و نیشانەکەشی ڕەمزێکی تایبەتە لەکاتی ڕووخانی حکومەتی عێراق کە لە چێشتخانە تورکیەکەوە دەروخێرنرێت جۆرێکە لە مانا بەخشینی سیاسی بە عەفەویەتە جەماوەریەکەی خۆپیشاندانەکان .
ئەم لێکدانەوانە لە خەیاڵی سیاسی شیعەدا لەسەر ئاستی عێراق و لە ستراتیژی مانەوە لە پلانی ئێراندا ، کاریگەری لەسەر گوتارە یەکلاکەرەوەکەی سبەینێ ی سیاستانی دەبێت کە حکومەت چ بریارێک بدات بۆ چارەسەری خۆپیشاندانەکان ؟!
ئایا دەبێت گوێڕایەڵی خۆپیشاندانەکان بن و دەستەڵات چۆڵ بکەن بۆ نادیار ( کەدەکاتە لایەنی دەرەکی نزیک لە سونە ) یان حکومەت و خۆپیشاندانەکان بەیەکەوە ئیستقالە بکەن و بە ئیتفاق ڕێکبکەون لەسەر ئەوەی هەریەکەیان بچێتەوە ماڵی خۆی بەمەرجی هەڵبژاردنی پێش وەختە ، یاخود بڕیارە قورسەکە بێت بەوەی حکومەت دەستکراوەبکات لەبەرانبەر بڵاوپێکردنی بەزۆر بە خۆپیشاندەران حکومەت دواتر کاربەڕێکەر بێت بۆئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت ؟!! یەکێک لەم بژاردانە لە وتاری هەینی سیستانی دا یەکلادەکرێتەوە و چارەنوسی عێراقیش بەو بڕیارەوە بەستراوەتەوە کە ئایا دەهێڵن لە چێشتخانەیەکی تورکیەوە حکومەت بروخێت یان لە چێشتخانەیەکی نهێنی ئێرانەوە دەروخێنرێت ؟!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand