Draw Media

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ: لە هەرێمی كوردستان رێز لە ئازادی رادەربڕین ناگیرێت

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ: لە هەرێمی كوردستان رێز لە ئازادی رادەربڕین ناگیرێت

2018-03-28 14:23:01


رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی " Amnesty International    " كە رێكخراوێكی قازانج نەویستی نێودەوڵەتییە و بارەگاكەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە لە سەر هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران و رۆژنامەنوسان لە هەرێمی كوردستان هاتە دەنگ و لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران و رۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان، رێزنەگرتنی ئاشكرای ئازادی رادەربڕین نیشاندەدات".
لین مەعلوف بەڕێوەبەری توێژینەوەكانی رێكخراوەكە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت"  بە وتەی ئەو شایەدحاڵانەی چاوپێكەوتنمان لەگەڵدا کردوون هێزەكانی ئاسایشی هەرێم  ئەو چەكدارانەی كە جلی مەدەنیان لەبەردابووە، توندوتیژیان بەكارهێناوە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكان."
هەروەها دەشڵێت" خۆپیشاندەران كە بەشێوازێكی ئاشتیانە خۆپیشاندانیان دەكرد رووبەڕووی سوكایەتیپێكردن بوونەتەوە و رۆژنامەنوسانیش كە بە كامێرا و مۆبایلەكانیان هەوڵی بە دۆكیۆمێنتكردنی خۆپیشاندانەكانیان دەدات رووبەڕووی هێرش بوونەوە ئەوەش قبوڵنەكراوە و هەوڵێكی ئاشكرایە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئۆپۆزسیۆن".
لە كۆتایی بەیننامەكەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا بەڕێوەبەری توێژینەوەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی رێكخراوە دەڵێت " پێویستە لەسەر دەسەڵاتدارانی كورد دەستبەجێ سنورێك دابنێن بۆ لێدان و تەنگپێهەڵچنین و ترساندن و تۆقاندنی خۆپیشاندەران و رۆژنامەنووسان و لەسەریان پێویستە دۆخێك بێنە ئاراوە كە هەمووان بەبێ‌ هیچ دەستێوەردانێك ناڕەزایەتی ئاشتیانەی خۆیان دەرببڕن".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand