(دره‌و): ره‌وته‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح لۆگۆی خۆی له سنه‌وبه‌رو خۆره‌وه گۆڕی بۆ دره‌ختێكی تر، به 62 كاندیده‌وه لیستی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش كرد. ڕەوتی هەڵوێست كه (عه‌لی حه‌مه‌ساڵح) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات (له‌م ره‌وته نوێیه‌دا كه‌سی یه‌كه‌م وه‌ك بڕیارده‌ر ناوی هێنراوه) لیستی کاندیدەکانی خۆی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پێشکەش بە کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق کرد. هاوكات له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی لیستی كاندیده‌كاندا، ره‌وته نوێیه‌كه لۆگۆی خۆی له (سنه‌وبه‌رو خۆر)ه‌وه گۆڕ (دره‌خت)ێك كه ره‌گه‌كه‌ی چوه‌ته خواره‌وه، ئه‌م گۆڕانكارییه دوای ئه‌و ره‌خنانه هات كه ئاڕاسته‌ی لۆگۆی ره‌وته نوێیه‌كه كرا. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، ره‌وته‌كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌نزیكه‌ی (62) كاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات و زۆرینه‌ی كاندیده‌كانی له سنوری پارێزگای سلێمانیدایه. ره‌وتی هه‌ڵوێست یه‌كێك له نوێترین ره‌وته سیاسییه‌كانی گۆڕه‌پانی هه‌رێمی كوردستانه، كه له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆیدا توشی كێشمه‌كێشی ناوخۆیی هات و به‌شێك له كاره‌كته‌ره دیار‌و دامه‌زرێنه‌ره‌كانی كشانه‌وه، له‌وانه (یوسف محه‌مه‌د)و (مه‌سعود عه‌بدولخالق).
(دره‌و): به‌ره‌ی گه‌ل كه لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له هه‌ولێرو دهۆك لیستی كاندیدی پێشكه‌ش كردووه، نه یه‌كێتیی و نه لاهور شێخ جه‌نگی هێشتا لیستیان له سلێمانی پێشكه‌ش نه‌كردووه، یۆنامیش هه‌وڵی قایلكردنی پارتی ده‌دات. لیستی به‌ره‌ی گه‌ل كه (لاهور شێخ جه‌نگی) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له هه‌ولێرو دهۆك لیستی كاندیده‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی گه‌ل له هه‌ولێر (شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن)ه، له دهۆكیش (زكری زێباری) سه‌رۆكایه‌تی لیسته‌كه ده‌كات. سه‌رباری ئه‌وه‌ی رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی رایگه‌یاند، یه‌كێتیی له هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن (هه‌ولێر- سلێمانی- دهۆك- هه‌ڵه‌بجه) لیستی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كانی (دره‌و)، له سلێمانی هێشتا نه یه‌كێتیی و نه لاهور شێخ جه‌نگیی لیستی كاندیدی خۆیان پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كردووه. كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تا كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و واده‌ی وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان درێژكرده‌وه، تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات، (دره‌و) زانیویه‌تی، له نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له عێراق "یۆنامی" هه‌وڵێك هه‌یه بۆ قایلكردنی پارتی به هه‌ڵبژاردن. جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌فه‌رمی لیستی 100 كاندیدی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن له هه‌ر چوار بازنه‌كه پێشكه‌شی كۆمسیۆن كردووه، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی تر هێشتا دوودڵن له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و نایانه‌وێت لیستی كاندیده‌كانیان ئاشكرا بێت ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵبژاردن نه‌كرا، به‌دیاریكراویش یه‌كێتیی و لاهور شێخ جه‌نگی له‌م پرسه‌دا ده‌یانه‌وێت ده‌ستی یه‌كتر ئاشكرا بكه‌ن. رۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ وه‌كو واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخرێت، ده‌بێت به چوارجار دواخستن. مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دوێنێ به باڵیۆزی ئه‌مریكای راگه‌یاند، لایه‌نه‌كانی تر دوو ساڵ هه‌ڵبژاردنیان دواخستووه، ئه‌مه به‌و واتایه دێت ئه‌مجاره‌ش پارتی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخات، به‌تایبه‌تیش كه نه یاسای هه‌ڵبژاردنی به‌دڵه، نه رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن بۆ دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، هه‌روه‌ك له بڕیاری دادگای فیدراڵیش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (11) كورسییه‌كه‌ی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان نیگه‌رانه.
(دره‌و): ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چاره‌نوسی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلاده‌بیته‌وه، ئه‌گه‌ر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌ی وه‌رگرتنی ناوی كاندیده‌كان درێژ نه‌كاته‌وه‌و پارتیش لیستی كاندید پێشكه‌ش نه‌كات، هه‌ڵبژاردنی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ناچێت. ئه‌مڕۆ دواین واده‌یه بۆ وه‌رگرتنی لیستی كاندیدی حزب و هاوپه‌یمانێتی و كاندیده تاكه‌كه‌سییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، تائێستا (2) هاوپه‌یمانی و (4) حزب لیستی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش كردووه، به‌شێوه‌ی كاندیدی تاكه‌كه‌سیش (53) كه‌س فۆرمی كاندیدبوونیان پێشكه‌ش كردووه. پارتی و یه‌كێتیی وه‌كو دوو هێزی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتدار، هێشتا لیستی كاندیده‌كانیان پێشكه‌شی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كردووه. مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دوێنێ باڵیۆزی ئه‌مریكای بینی، له دیداره‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر كرۆكی به‌یاننامه‌كه‌ی رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كرده‌وه بۆ به‌شدار نه‌بوون له هه‌ڵبژاردن. دواین واده بۆ وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 28ی ئه‌م مانگه بوو، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای پارتی، كۆمسیۆن ماوه‌ی (3) رۆژ واده‌ی وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كانی درێژكرده‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، به‌ر له ته‌واوبوونی واده‌ی وه‌رگرتنی ناوی كاندیده‌كان له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا، هه‌وڵێكی تر هه‌یه به ئاڕاسته‌ی درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه بۆ چه‌ند رۆژێكی تر. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی پارتییه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌مدواییانه به نوسراوێك ژماره‌یه‌ك تێبینی و داواكاری ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد كه داواكاری پارتی بوون، به‌ڵام هێشتا پێی وایه به‌م بارودۆخه‌شه‌وه هه‌ڵبژاردن بكرێت باشتره له‌وه‌ی نه‌كرێت، پێیوایه هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت لێكه‌وتنی خراپتری له‌سه‌ر چاره‌نوسی قه‌واره‌ی فیدراڵی هه‌رێم ده‌بێت، بۆیه به‌درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی وه‌رگرتنی ناوی كاندیده‌كان ده‌یه‌وێت سه‌رۆكی پارتی قایل بكات به‌به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئایا جارێكی تر كۆمسیۆن واده‌ی وه‌رگرتنی ناوی كاندیده‌كان درێژده‌كاته‌وه یاخود نا. نێچیرڤان بارزانی دوێنێ دوای مه‌سعود بارزانی مامی چاوی به باڵیۆزی ئه‌مریكا كه‌وت، به‌ڵام له راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه، هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن و یاخود ئه‌گه‌ری دواخستنی باس نه‌كراوه. مه‌سعود بارزانی له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێیدا به باڵیۆزی ئه‌مریكای وتووه: "لایه‌نه‌كانی تر دوو ساڵ به‌ربه‌ست بوون له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردندا"، ئه‌مه به‌و واتایه دیێت پارتیش مافی خۆیه‌تی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن دروست بكات تا ئه‌وكاته‌ی مه‌رجه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێ ده‌كرێت. راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ریده‌خات، پارتی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه تێبینی هه‌یه: • چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد به‌تایبه‌تیش موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ر له سازدانی هه‌ڵبژاردن (خراپی دۆخی موچه به پله‌ی یه‌كه‌م له هه‌ڵبژاردندا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی پارتی ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی پارتی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه). • هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان. • تێبینی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن (به‌تایبه‌تی بازنه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه سێ كورسی بۆ ته‌رخانكراوه‌و پارتی داوا ده‌كات بكرێت به شه‌ش كورسی). له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتیی نیشتمانی كه له‌رێگه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌و شێوه‌یه گۆڕیوه كه دڵخوازی خۆیه‌تی، بێده‌نگی لێكردووه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه پارتی لیستی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش بكات و دوای پارتی لیستی خۆی بدات به كۆمسیۆن، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی كاندیده‌كانی ئاشكرا نه‌بێت له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌نه‌چوو. ئه‌وه ته‌نیا یاسای هه‌ڵبژاردن نییه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیدایه، به‌ڵكو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات، سه‌رۆكه‌كه‌ی دادوه‌رێكی خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانییه. لایه‌نه سیاسییه‌كانی تریش له‌چاوه‌ڕوانی یه‌كلابونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی پارتی بۆ به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردندا ماونه‌ته‌وه‌و، به‌شێكیان نایانه‌وێت لیستی كاندیده‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش كه له‌وه تێگه‌یشتوون به بێ به‌شداریكردنی پارتی، هه‌ڵبژاردن له كوردستان به‌ڕێوه‌ناچێت.
راپۆرت: دره‌و ئیداره‌ی كورد له باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری خۆی، دادگای ده‌ستوری دروستكرد‌و (پێنجوێن عه‌لی)و (حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د) بوون به هاوسه‌رۆكی دادگاكه، ئیداره‌ی كورد كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی دروستكردووه‌و ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له رۆژی 30ی ئایاری داهاتوودا، چانسی سه‌ركه‌وتن و شكستی ئه‌زمونی حوكمڕانی كورد له سوریا‌و به‌راوردێك له‌گه‌ڵ ئه‌زمونی حوكمڕانییه‌كه‌ی كورد له عێراق، له‌م راپۆرته‌دا. كورد دادگای ده‌ستوری دروستكرد ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی و هاوسه‌رۆكانی دادگای پاراستنی (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی) هه‌رێمی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا هه‌ڵبژێردران، ئه‌مه دادگای ده‌ستوری ئیداره‌ی كورده له ناوچه‌كانی باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندامانی دادگاكه‌دا ئه‌نجامدرا، كه تێیدا هاوسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات (دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانی ئیداره‌كه) ئاماده‌بوو، كۆبونه‌وه‌كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پاراستنی (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی) واتا دادگای ده‌ستوری خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی باكورو رۆژئاوای سوریا هه‌ڵبژارد. (پێنجوێن عه‌لی)و (حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د) بوون به هاوسه‌رۆكی دادگاكه، هه‌ریه‌كه له (فایا شه‌معون)و (سائیر كرید) به جێگرانی هاوسه‌رۆكی دادگاكه هه‌ڵبژێردران. ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات له ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی باكورو خۆرئاوای سوریا (ئه‌م ئیداره‌یه له میدیای كورددا به ئیداره‌ی رۆژاڤای كوردستان ناوده‌برێت، هه‌رچه‌نده له ده‌ستوری خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌دا به هیچ جۆرێك ناوی كوردستان نه‌هێنراوه) رۆژی 14ی ئه‌م مانگه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوی (10) ئه‌ندامی دادگای ده‌ستوریی (دادگای پاراستنی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی) ده‌ربڕی، هه‌ر 10 ئه‌ندامه‌كه سوێندی یاساییان خوارد. له‌كاتێكدا ئه‌زمونی حوكمڕانی كورد له سوریا دادگای ده‌ستوری تایبه‌ت به‌خۆی دروست ده‌كات، كورد له هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕووی شه‌پۆلێك له بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌بێته‌وه، بڕیارگه‌لێك كه ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێمی نیگه‌ران كردووه‌و به‌شێك له شه‌قامی ناڕازیش پێی دڵخۆشن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و بڕیاره‌ی كه په‌یوه‌ندی به پرسی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه. ده‌ستوری كورد له سوریا رۆژی 12ی كانونی یه‌كه‌می 2023، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی) راگه‌یاند، ئه‌مه وه‌كو ده‌ستوری ئه‌و ناوچانه‌یه كه ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆڵی ئه‌م خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له‌ناو سوریا. ئه‌م ده‌ستوره وه‌كو سه‌ركه‌وتنێك بۆ ئیداره‌ی كوردی له رۆژئاوای كوردستان هه‌ژمارده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا كه هه‌رێمی كوردستان دوای 32 ساڵ له خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی و تا ئاستی نیمچه سه‌ربه‌خۆیش، هێشتا ده‌ستوری خۆی نه‌نوسیوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ده‌ستوره، خۆبه‌رێوه‌به‌رێتی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا دادگایه‌كی بۆ پاراستنی ده‌ستوره‌كه دروستكردووه. دادگاكه ئه‌ركی چییه ؟ به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری ئیداره‌ی باكورو خۆرئاوای سوریادا هاتووه یان ئه‌وه‌ی ناوی لێنراوه (گرێبه‌ست یاخود په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی)، دادگای ده‌ستوری ئه‌م ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان: • لێكدانه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی ده‌ستور (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیی). • ته‌ماشاكردنی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات ده‌رده‌چێت یان ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن دژیه‌ك نین له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا، له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر تانه‌یان لێدرا. • یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی ده‌ستور له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات و ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌كان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. • یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا یاخود له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌كان یان له‌نێوان ئه‌نجومه‌نه‌كانی جێبه‌جێكردن له‌ناو هه‌رێمه‌كاندا، یاخود له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات و ئه‌نجومه‌نه‌كانی تردا. • هه‌ر كه‌س یان دامه‌زراوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه تانه له بڕیار یان یاسایه‌ك بده‌ن كه پێیان وابێت دژه له‌گه‌ڵ ده‌ستور (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیی)، ئه‌گه‌ر ئه‌و دادگایه‌ی ته‌ماشای تانه‌كه ده‌كات زانی تانه‌كه جدییه‌و ده‌بێت ته‌ماشا بكرێت، ئه‌وا تانه‌كه ره‌وانه دادگای ده‌ستوری ده‌كات. • كه‌س و گردبوونه‌وه رێكخراوه‌كان و حزب و دامه‌زراوه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه تانه پێشكه‌شی دادگای ده‌ستوریی بكه‌ن و ئه‌مه‌ش به یاسا رێكده‌خرێت. • په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و راپرسییه گشتییه‌كان به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستور (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیی). دوای دادگای ده‌ستوریی، هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت ! ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات كه په‌رله‌مانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریتی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریایه، رۆژی 28ی شوباتی رابردوو یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ند كرد، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوره په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی 12ی كانونی یه‌كه‌می 2023، كه له مادده‌ی (118)دا باس له پێكهێنانی ئه‌م كۆمسیۆنه ده‌كات. كۆمسیۆنه‌كه له (20) ئه‌ندام پێكدێت كه نوێنه‌رایه‌تی ناوچه جیاوازه‌كانی ئیداره‌ی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌كه‌ن. یه‌ك مانگ دواتر‌و به دیاریكراویش دوێنێ (واتای 28ی ئازار)، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی كرد‌و رۆژی 30 ئایاری ئه‌مساڵی وه‌كو واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی دیاریكرد. كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد" ده‌یه‌وێت دادپه‌روه‌ریی به‌دی بهێنێت و به‌گوێره‌ی باشترین پێوه‌ره‌كان هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن به‌ڕێوه‌ببات و دیموكراتیه‌ت له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه به‌دی بهێنێت". له یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئاماده‌كاریشدا بۆ هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنه‌كه سێ ئۆفێسی دروستكردووه كه بریتین له ئۆفێسه‌كانی (چاودێری و وردبینی و تانه‌كان- فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن- فه‌رمانگه‌ی راهێنان). له 29ی شوباتیشدا په‌رله‌مان (ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات) یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ركردو بۆ رایگشتی بڵاوكرده‌وه. ئیداره‌ی كورد له سوریا گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا كه 12ی كانونی یه‌كه‌می 2023 ده‌رچوو، هه‌نگاوێكی تری كورد بوو له رۆژئاوای كوردستان بۆ قایمكردنی جێ پێی خۆی له‌و ناوچانه‌ی كه به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. گرێبه‌ست یان ده‌ستوره‌كه ده‌سته‌واژه‌ی "كوڕان و كچان و گه‌لانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا"ی به‌كارهێناوه‌و خۆی له به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "كۆماری عه‌ره‌بی سوریا" پاراستووه، به‌ڵام هاوكات به هیچ جۆرێك وشه‌ی "كوردستان" یاخود "رۆژئاڤای كوردستان"و "فیدراڵی"ی به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵكو ئاماژه‌ی به‌و ناوچانه كردووه كه ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆڵی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی هه‌رێمی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریاوه. ده‌ستوره‌كه جوگرافیای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌ی به (7) هه‌رێم دیاریكردووه كه بریتین له (جزیره- دێرزوور- ره‌قه- فورات- مه‌نبه‌ج- عه‌فرین- شه‌هبا- ته‌بقه)، جه‌ختی كردووه له‌سه‌ر پرسه‌كانی ژنان و لاوان، له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا باس له ئازادكردنی خاكه داگیركراوه‌كان ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماژه‌یه بۆ عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری. خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه كه كورد رێبه‌رایه‌تی ده‌كات و پێكهاته‌كانی تری سوریاش تێیدا به‌شدارن، له ساڵی 2017وه ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریای كۆنترۆڵ كردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه له هه‌مان ساڵدا (واتا 2017) له هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییه‌وه، كورد به‌شی زۆری ئه‌و خاكه‌ی له‌ده‌ستدا كه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌دوای هاتنی داعشه‌وه، كۆنترۆڵی كردبوون. ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا به‌ده‌ست خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌ی كورده‌وه‌یه، ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی سوریایه‌و نه‌وتی تێدایه‌و روبه‌ری به‌رفروانی كشتوكاڵ له‌خۆده‌گرێت، كه سه‌رتاسه‌ری پارێزگای ره‌قه‌و حه‌سه‌كه‌و به‌شێك له ریفی حه‌له‌ب و پارێزگای دێرزوور له‌خۆده‌گرێت. به‌به‌راورد به‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سوریادان، تاڕاده‌یه‌ك ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئیداره‌ی كورد له‌ڕووی ئاسایش و ئابورییه‌وه دۆخیان باشتره. گروپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له راپۆرتێكی خۆیدا باس له‌وه ده‌كات، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و موچه‌ی كه به فه‌رمانبه‌ره‌كانی ده‌دات 10 هێنده زیاتر له‌و موچه‌ی كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یدات، هه‌روه‌ك ئیداره‌كه توانیویه‌تی ئاو و كاره‌با بۆ نزیكه‌ی 70%ی دانیشوانی ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنێته‌وه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدان، ئه‌مه له‌پاڵ سه‌قامگیری دۆخی ئه‌منیی و كاراكردنی دامه‌زراوه‌كان، كه له‌ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی رژێمدا زۆر لاوازن. ئه‌م شایه‌تیدانه بۆ ئیداری كورد له سوریا به‌تایبه‌تی له بواری موچه‌دا له‌كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان (ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد له عێراق) به‌ده‌ست گرفتی نه‌بوونی موچه‌وه ده‌ناڵێنێت و له‌دوای پرۆژه‌ی "ئابوری سه‌ربه‌خۆ"وه ئێستا بۆ دابینكردنی موچه چاوی له به‌غداد، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا كه ماوه‌ی ساڵێكه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه شاده‌ماری داهاتی حكومه‌ت بوو به رێژه‌ی (80%) راوه‌ستاوه. راپۆرته‌كه هۆكاری ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئیداره‌ی كورد له باكوری سوریا به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ پاڵپشتی وڵاتانی خۆرئاوا‌و به‌دیاریكراویش بۆ پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بوونی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه پاره‌و خه‌رجی به‌كارخستنی پێویستی بۆ فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كانی ئیداره‌ی كورد فه‌راهه‌م كردووه. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی پاڵپشتی مه‌یدانی و راهێنانی ئه‌منیی و سه‌ربازییان بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دابین كردووه كه سه‌ربه خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له پاڵپشتی سیاسی و دیپلۆماسی ئیداره‌ی كورد له‌ناو كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. مه‌ترسییه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌زمونی كورددا له‌به‌رامبه‌ردا ئیداره‌ی كورد له سوریا، هێشتا له‌به‌رده‌م مه‌ترسی شانه نوستووه‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی "داعش"و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دو ئه‌و گروپه چه‌كدارانه لۆكاڵیانه‌دایه كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتیان لێده‌كرێت. به‌پێی راپۆرتی سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی بۆ توێژینه‌وه‌كان، رێكخراوی داعش نامۆبوونی هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه به ئیداره خۆجێییه‌كه‌ی كورد ده‌قۆزێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرش بۆسه‌ر بازگه‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و ئاسایشی ناوخۆ، هه‌روه‌ك به‌مدواییه‌ش به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان هێزه‌كانی رژێمی سوریا‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی زیاتر بووه، ئه‌مه له‌پاڵ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی توركیا بۆ داگیركردنی ته‌واوه‌تی ناوچه‌كه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو هه‌ڵمه‌تی "چڵه زه‌یتون"و "به‌هاری ئاشتی" له ساڵانی 2018و 2019دا كردی. به‌ڵام بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه وایكردووه تائێستا دۆخه‌كه له ده‌ستی ئیداره‌ی كورد ده‌رنه‌چێت، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌مریكییه‌كان پاڵپشتی ئیداره‌ی كورد ده‌كه‌ن بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش و وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ك و سوپای توركیا له‌لایه‌كی تره‌وه. سه‌رباری ئه‌و گه‌ره‌نتییانه‌ی كه ئیداره‌ی كورد له ناوچه‌كه له‌رێگه‌ی ده‌ستوره‌وه فه‌راهه‌می كردووه بۆ به‌شداری عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی تر له بڕیاری سیاسی ناوچه‌كه، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب دوردوونگن و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیش به‌رده‌وامی توڕه‌یی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له‌م ناوچه‌یه ده‌قۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی دڵنیاكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌و به‌هێزكردنی هه‌ستی ئه‌وه‌ی سته‌ملێكراون، هه‌روه‌ها هاندانیان بۆ راپه‌ڕین له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نێوان چه‌كدارانی هۆزه‌كان و هێزه‌كانی سوریای دیموكراندا له هه‌ندێك گوند‌و شارۆچكه‌ی ناوچه‌ی ریفی دێرزووردا به‌دی كرا. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداریشه به توركیاوه، به‌گوێره‌ی راپۆرتی گروپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئیداره‌ی كورد له سوریا هیچ هه‌وڵێكی كرده‌یی نه‌داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره، چاره‌سه‌رێك كه رێگه بگرێت له هێرشی زه‌مینی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كه، به‌پێچه‌وانه‌وه هێشتا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر سوپای توركیا. ئه‌نكه‌ره وای ده‌بینێت په‌یوه‌ندی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا. ئه‌گه‌ر تائێستا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به پشتیوانی ئه‌مریكییه‌كان به‌ره‌نگاری سوپای توركیایان كردبێت، له‌دوای لێكتێگه‌یشتنی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریكاو توركیاوه بۆ ئه‌ندامبوونی سوید له رێكخراوی "ناتۆ"و كڕینی فڕۆكه‌ی (ئێف 16)ی ئه‌مریكی له‌لایه‌ن توركیاوه، پێشبینی ده‌كرێت یه‌كینه‌كان ناچار بن زیاتر له ناوچه سنورییه‌كانی توركیا بكشێنه دواوه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا به‌نیازه رۆژی 9ی ئایاری داهاتوو سه‌ردانی واشنتۆن بكات، رۆژنامه‌ی (حوڕییه‌ت)ی توركیا ده‌ڵێ: توركیا ده‌یه‌وێت واشنتۆن پشتیوانی خۆی بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد رابگرێت و پابه‌ندبێت به رێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2019وه كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به دووری (30 كیلۆمه‌تر) له سنوره‌كانی توركیا دو‌رده‌خاته‌وه.
(دره‌و): ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی عێراق، جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌یه‌كی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له كۆمپانیای نه‌وتی میسان ئاشكراكرد. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌كه، تیمێكی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پارێزگای میسان، سه‌رپێچی ئاشكراكردووه له گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی قۆناغی سێیه‌می پرۆژه‌ی دروستكردنی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌درێژایی (13 كیلۆمه‌تر) له كێڵگه‌ی نه‌وت و غازی ده‌سته‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی میسان، به‌بڕی (18 ملیۆن 650 هه‌زار) دۆلار. راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای خزمه‌تگوزارییه نه‌وتییه‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی (4 كیلۆمه‌تر)ی پرۆژه‌كه به‌خۆڕایی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ده‌سته‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی میسان فه‌رمانێكی ده‌ركردووه بۆ گۆڕنكاریكردن له پرۆژه‌كه به‌بڕی زیاتر له (1 ملیۆن) دۆلار، جگه له بڕی گرێبه‌سته‌كه، ئه‌مه به‌بێ دانوستان بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی پاره‌كه، به‌مه‌به‌ستی قۆستنه‌وه‌ی بڕی جیاوازی ئه‌و پاره‌ی كه كۆمپانیاكه به‌خۆڕایی جێبه‌جێی كردووه.
(درەو): پێگەی "ئۆیل پرایس" تایبەت بە بواری وزە، راپۆرتێكی بە ناونیشانی (عێراق و ئێران كاردەكەن بۆ پەلەكردن لە پێشخستنی كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكان كە سزاكان پێشێل دەكات) بڵاوكرده‌وه، راپۆرته‌كه لەلایەن (SIMON WATKINS) ئاماده‌كراوه. ئه‌م راپۆرته ده‌ڵێ: هۆكاری سەرەكی پشتی مانەوەی نرخی نەوت بەنزمی، سەرەڕای جەنگە بەردەوامەكانی روسیا‌و ئۆكرانیا‌و ئیسرائیل و حەماس، ئەوەیە، ئێران بڕێكی زۆر لەوە زیاتر نەوتی بەرهەمهێناوە كە پێشتر زانراوە، ئەوەش بە رەزامەندی ناڕاستەوخۆی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بووە. باسله‌وه ده‌كات، ئەم ملدانەی كۆشكی سپی، لەوە سەرچاوەی گرتووە، تا رێگربێت لە بەرزبونەوەی نرخی وزە، كە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تێكڕاكانی هەڵئاوسان و نرخەكانی سود لە ئەمریكاو وڵاتە هاوپەیمانە سەرەكییەكانی، لەدوای جەنگی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا، كە ئەوەش هەڕەشەی دروستكردنی داكشانی ئابوری دەكات له‌و وڵاتانه‌دا. به‌پێی راپۆرته‌كه، هۆكارێكی تر لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەبێته هۆی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین، ئەوەش بەشێوەیەكی راستەوخۆ كاریگەری لەسەر دەرفەتەكانی دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆكی ئەمریكا دروست دەكات. "بەشێكی زۆری ئەو نەوتە نا فەرمیە، لە كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و ئێرانەوە دێت، بۆیە سەیر نییە كە هەردوو وڵات لەئێستادا كاربكەن بۆ بەرهەمهێنان لەم كێڵگانە بەشێوەیەكی بەرچاو. چەندین كێڵگەی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات هەیە، كە دیارترینیان، ئازادیجان لەلایەنی ئێرانی/مەجنون لەلایەنی عێراقی، ئازار لەلایەنی ئێرانی/بەدرە لە عێراق، یاد ئەڤاران لە ئێران/سندیباد لە عێراق، نەفت شەهر لە ئێران/نەفتخانە لە عێراق، دەهلەران لە ئێران/ ئەبو غەراب لە عێراق، ویست بیدار لە ئێران/ فەكا، فوقا لە عێراق، ئەروەند لە ئێران/ باشوری ئەبو غەراب لە عێراق". راپۆرته‌كه له به‌شێكی تری‌دا نوسیویه‌تی: دەستپێشخەرییە نوێیه‌كان بۆ پێشخستنی كێڵگەكانی نێوان عێراق و ئێران، زیاتر لەڕێی كۆمپانیا ناوخۆییەكانەوە دەكرێت، كە زۆرێكیان پەیوەستن بە سوپای پاسدارانی ئێران، یان هاوپەیمانەكانیان لە عێراق، لەكاتێكدا روسیا‌و چین دەستپێشخەری لە بوارە گەورەكانی تردا بەدەستدەهێنن. ئۆیل پرایس ده‌ڵێ: كێڵگە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و ئێران بە بەها ناخەمڵێنرێن وەك بنەمایەك بۆ هەوڵە سەركەوتووەكانی تاران، بەدرێژایی چەندین ساڵ، بۆ خۆدزینەوە لە سزا نەوتییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و وڵاتانی خۆرئاوا. "بەزۆری پرۆسەی هەڵكەندن لەسنوری عێراقیەوە ئەنجامدەدرێت، كە سزای بەسەردا نەسپێنراوە، لە هەمان ئەو عەمبارانەی كە لەلایەنی ئێرانییەوە هەڵدەكەندرێن و سزایان بەسەردا سەپێنراوە، تەنانەت لەهەندێ حاڵەتدا، لەڕێی هەڵكەندنی ئاسۆییەوە بۆ مەودای در‌و هەڵكەندن ئەنجامدەدرێت، بەجۆرێك ئەگەر ئەمریكی و خۆرئاواییەكان لە هەریەك لە سەكۆ هاوبەشەكان لە عێراق چاودێریك دابنێن، ئەوا نازانن ئەو نەوتەی دەردەهێنرێت لەلایەنی عێراقیەوە یان ئێران". راپۆرته‌كه ئاشكرایكردووه، ئەمه چەند دەیەیەكە رێگەخۆشكەر بووە، بۆ سەرلەنوێ ناونانەوەی نەوتی ئێرانی لەسەرچاوەكەیەوە، بۆ ئەوەی ببێتە نەوتی عێراق و، باربكرێت بۆ هەر جیگایەك لە جیهان كە داوای بكات. بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی پێشوی ئێران لەساڵی (2020)، دانی بەو رێوشوێنانەدا نا بۆ خۆدزینەوە لە سزاكان، كاتێك وتی: ئەوەی هەناردەی دەكەین لەژێر ناوی ئێران‌دا نیە، بەڵگەكان و خەسڵەتەكەی دەگۆڕین. پرۆسەی گواستنەوەی دەریایی لە ئاوە هەرێمایەتیەكانی مالیزیا‌و ئەندۆنیزیا سەلەماندویەتی، رێگایەكی باوی ترە كە ئێران بەكاری دەهێنێت بۆ گواستنەوەی نەوتەكەی بۆ چین. محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران ساڵی (2018) لە كۆڕبەندی دەوحە وتی: ئەگەر هونەرێك هەبێت لە ئێران كارامەبین تیایدا‌و بتوانین فێری ئەوانی تری بكەین بە بەرامبەر، ئەوە هونەری خۆدزینەوەیە لە سزاكان. لەدوای كۆبونەوەی ئەم دواییەی نێوان جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران، لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، هاوتا عێراقییەكەی، دەستدەكرێت بەپەلەكردن لە پێشخستنی ئەو كێڵگە هاوبەشانە، بڕیاڕە لە مانگی داهاتووشدا كۆبونەوەی تر بكرێت، بۆ راسپاردنی كۆمپانیا ناوخۆییەكان بۆ پێشخستنی كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكان.
(دره‌و): به‌ر له ده‌ستپێكردنی وه‌رزی هاوین و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر كاره‌با، وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نیشتمانی ئێران ئیمزا كرد بۆ هاورده‌كردنی 50 ملیۆن پێ سێجا غاز به‌شێوه‌ی رۆژانه، ئه‌مه گرێبه‌ستێكه كه تاران ده‌توانێت بیقۆزێته‌وه، چونكه به‌پێی گرێبه‌سته‌كه بڕی غازی دابینكراو به‌گوێره‌ی پێویستی سیسته‌مه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. عێراق گرێبه‌ستێكی نوێی له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزاكرد بۆ هاورده‌كردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، ئه‌مه هه‌نگاوێكه كه ده‌كرێت رۆڵی هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی بچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با نیشتمانی له عێراق، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی هاویندا. زیاد عه‌لی فازل وه‌زیری كاره‌بای عێراق گرێبه‌ستی هاورده‌كردنی غازی له كۆمپانیای نیشتمانی ئێران بۆ ماوه‌ی (5 ساڵ) ئیمزا كرد، به‌بڕی (50 ملیۆن) پێ سێجا له رۆژێكدا. رێككه‌وتنه نوێیه‌كه بڕگه‌یه‌كی تێدایه كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هاورده‌كردنی غاز له ئێرانه‌وه، چونكه له‌و بڕگه‌یه‌دا نوسراوه بڕی غازی دابینكراو به‌گوێره‌ی پێویستی سیسته‌مه‌كه ده‌گۆڕێت، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه كه تاران ده‌توانێت بیقۆزێته‌وه. ئامانجی رێككه‌وتنه‌كه به‌رده‌وامیدانه به كاری وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له عێراق، به‌جۆرێك بتوانن هاوتا له‌گه‌ڵ زیادبوونی خواست له‌سه‌ر كاره‌با كاری خۆیان بكه‌ن، تا ئه‌وكاته‌ی پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی غاز له عێراق ته‌واو ده‌بن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی كه‌رتی كاره‌با. عێراق و غازی ئێران په‌مپكردنی غازی ئێران بۆ عێراق دیارترین ئه‌و ئاڵنگارییانه بووه كه كه‌رتی كاره‌با له ساڵانی رابردوودا روبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، چونكه تاران ناو به‌ناو هه‌نارده‌كردنی غازی راگرتووه، ئه‌مه‌شی بۆ چه‌ندین هۆكار گه‌ڕاندوه‌ته‌وه له‌وانه زیادبوونی خواست له‌سه‌ر غاز له ناوخۆی ئێران و دواكه‌وتنی پێدانی پاره‌ی غازی هه‌نارده‌كراو له‌لایه‌ن عێراقه‌وه. زیاد عه‌لی فازل وه‌زیری كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، سوته‌مه‌نی به یه‌كێك له دیارترین ئاڵنگارییه‌كان داده‌نرێت كه روبه‌ڕووی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌بێته‌وه بۆ كارپێكردنی وێستگه‌كان، حكومه‌ت ئیراده‌ی هه‌یه بۆ كۆتایهێنان به‌م قه‌یرانه. حكومه‌تی به‌غداد به‌مدواییانه، رێككه‌وتنی كردووه بۆ هاورده‌كردنی (20 ملیۆن) مه‌تر سێجا غاز له توركمانستانه‌وه، ئێستا له‌گه‌ڵ عێراق دانوستان ده‌كرێت بۆ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بڕه له غاز، ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كرێت پێداویستی عێراق بۆ غاز دابین بكات له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر هاورده‌ی غازی ئێران راوه‌ستا. پێشتر وه‌زیری كاره‌بای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تاران ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئێران رۆژانه نزیكه‌ی (51 ملیۆن) مه‌تر سێجا غاز به عێراق ده‌دات، ئه‌مه‌ش بڕێكه كه به‌شی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆی عێراق ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دابین بكرێت. له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، به‌غداد روبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری بووه‌ته‌وه له پرۆسه‌ی هاورده‌كردنی غازی ئێرانی‌دا، چه‌ندجارێك پچڕانی به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌ندێكجار په‌یوه‌ندی به هۆكاری ته‌كنیكییه‌وه هه‌بووه، هه‌ندێكجاری تر په‌یوه‌ندی به‌هۆكاری داراییه‌وه هه‌بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق شایسته‌ی دارایی ئێرانی له هاورده‌كردنی غازدا نه‌داوه. تاوه‌كو مانگی ته‌موزی رابردوو، عێراق بڕی (12 ملیار‌و 12 ملیۆن) دۆلاری قه‌رزاری ئێران بوو، ئه‌مه وای له ئێرانییه‌كان كرد به‌ڕێژه‌ی 50% هه‌نارده‌كردنی غازی خۆیان بۆ عێراق كه‌مبكه‌نه‌وه. به‌ڵام ساڵی رابردوو عێراق و ئێران رێككه‌وتنێكیان كرد بۆ كۆتایهێنان به قه‌یرانی پچڕانی كاره‌با، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق به غازی ئێرانی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێدانی پاره به ئێران كه كه‌وتوه‌ته ژێر سزاكانی ئه‌مریكاوه. كاره‌با له عێراق وه‌زیری كاره‌بای عێراق ده‌ڵێ جه‌ختمان خستوه‌ته‌سه‌ر زیادكردنی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان، به‌وپێیه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵێكدا (5 هه‌زار) مێگاوات كاره‌با زیادی كردووه‌و پێشینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن له‌م ساڵدا بڕی (3 هه‌زار بۆ 3500) مێگاوات كاره‌با زیاد بكات، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر كاتژمێره‌كانی دابینكردنی كاره‌با ده‌بێت. وه‌كو وه‌زیر باسی ده‌كات، دۆسیه‌ی كاره‌با له عێراق گرنگترین دۆسیه‌یه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان هه‌یه، بۆیه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جه‌ختی خستوه‌ته‌سه‌ر چه‌ند بوارێكی سه‌ره‌كی له‌وانه به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌رێگه‌ی ئاماده‌كردنی پلانێكی خێرا به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ خواستی داواكراودا بگونجێت، كه له وه‌زیری هاویندا ده‌گاته نێوان 40 بۆ 42 هه‌زار مێگاوات.
"بە پلەبەرزكرنەوەوە ئامادەدەكرێت" درەو: وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی سێیە، لیستەكە بە پلەبەرزكردنەوەوە ئامادەدەكرێت، بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕێی بەغدایە پارەی هێزە ئەمنییەكان بنێرێت، ئەگەرنا راگەیاندنی خشتەی موچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند، لە ئێستادا تیمیەكانی وەزارەت سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی ئازارن بە دوو شێوە ئامادەكرێت ( لیستەكە بە پلەبەرزكردنەوە و بێ پلە بەرزكردنەوە) دەینێرن بۆ وەزارەتی دارایی عێراق. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، بۆ راگەیاندنی خشتەی موچەی مانگی شوبات چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عێراقن تا ئاماژەیەك بنێرن بۆ موچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان لەبەر ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم كۆدی هێزە ئەمنییەكانی ناردووە بۆ بەغداد مەرجی بەغداد ئەوەیە دەبێت دیوانی چاودێری دارایی رەزامەندی لەسەری بدات، بۆیە دیوانی چاودێری دارایی كارەكانی خۆی تەواو كردوو رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە تا لەوێش رەزامەندی لەسەر بنێردرێت و پارەكەیان بنێرێت ئەوكات خشتەی موچە رادەگەیەندرێت، بۆیە ئەمڕۆ چاوەڕێی ئەو ئاماژەیەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن ئەگەر نەینێرێت ئەوا دابەشكردنی موچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو. تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (599 ملیار) دیناری ناردووە لەكاتێكدا بۆ موچەی مانگانەی موچەخۆران (949) ملیار دینار پێویستە بۆیە نزیكەی (350) ملیار دینار كورتهێنانی موچە هەیە. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردن تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (5 ترلیۆن و 900 ملیار) دیناری بۆ موچە ناردووە لە كاتێكدا دەبوایە (11 ترلیۆن و 300 ملیار) دیناری بناردایە واتا (52%)ی ناردووەو (%48)ی نەناردووە. داهاتەكانی هەرێمی كوردستان كە وەزارەتی دارایی پشتڕاستی كردووەتەوە: - پارەی بەغداد: 599 ملیار دینار - پارەی هاوپەیمانان: 25 ملیار دینار - داهاتی ناوخۆ: 35 ملیار دینار (بەشێكی چەكەو كاش نیە)
درەو: وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی سێیە، لیستەكە بە پلەبەرزكردنەوەوەئامادەدەكرێت، بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی ئازار، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕێی بەغدایە پارەی هێزە ئەمنییەكان بنێرێت، ئەگەرنا راگەیاندنی لیستی موچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند، لە ئێستادا تیمیەكانی وەزارەت سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی ئازارن بە دوو شێوە ئامادەكرێت ( لیستەكە بە پلەبەرزكردنەوە و بێ پلە بەرزكردنەوە) دەینێرن بۆ وەزارەتی دارایی عێراق. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، بۆ راگەیاندنی خشتەی موچە چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عێراقن تا ئاماژەیەك بنێرن بۆ موچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان لەبەر ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم كۆدی هێزە ئەمنییەكانی ناردووە بۆ بەغداد مەرجی بەغداد ئەوەیە دەبێت دیوانی چاودێری دارایی رەزامەندی لەسەری بدات، بۆیە دیوانی چاودێری دارایی كارەكانی خۆی تەواو كردوو رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە تا لەوێش رەزامەندی لەسەر بنێردرێت و پارەكەیان بنێرێت ئەوكات خشتەی موچە رادەگەیەندرێت، بۆیە ئەمڕۆ چاوەڕێی ئەو ئاماژەیەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن ئەگەر نەینێرێت ئەوا دابەشكردنی موچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو. تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (599 ملیار) دیناری ناردووە لەكاتێكدا بۆ موچەی مانگانەی موچەخۆران (949) ملیار دینار پێویستە بۆیە نزیكەی (350) ملیار دینار كورتهێنانی موچە هەیە. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردن تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (5 ترلیۆن و 900 ملیار) دیناری بۆ موچە ناردووە لە كاتێكدا دەبوایە (11 ترلیۆن و 300 ملیار) دیناری بناردایە واتا (52%)ی ناردووەو (%48)ی نەناردووە. داهاتەكانی هەرێمی كوردستان كە وەزارەتی دارایی پشتڕاستی كردووەتەوە: - پارەی بەغداد: 599 ملیار دینار - پارەی هاوپەیمانان: 25 ملیار دینار - داهاتی ناوخۆ: 35 ملیار دینار (بەشێكی چەكەو كاش نیە)
(دره‌و): "11 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتمان راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ كردووه. مه‌سرور بارزانی و محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌وڵێكی نوێیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێكردووه" وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌یادی یه‌ك ساڵه‌ی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتدا وا ده‌ڵێ. وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لەسەر هەوڵەكانی بۆ دووبارە هەناردنی نەوتی هەرێم بەردەوامە. ساڵێک بەسەر ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان تێپەڕیوە، به‌پێی قسه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان حکومەتی هەرێم لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت رێککەوتن، بەڵام وێڕای ئەم رێكەوتنەش هەناردەی نەوت دەستی پێ نەکردووەتەوە. "بەهۆی بڕگە نادادپەروەرییەکانی یاسای بودجەوە پرۆسەكە زیاتر ئاڵۆز كراوە. پیشەسازیی نەوتی هەرێم لە رێگەی وەبەرهێنانی دەرەكی و بەبێ خەرجكردنی یەك دینار لە بودجەی وڵات دامەزراوە، كەچی لە یاسای بودجەدا بە هاوشێوەی ئەو پیشەسازییەی نەوتی عێراق هەژمار كراوە، كە لەسەر ملیارەها دۆلار لە بودجەی گشتیی وڵات دامەزراوە" وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان وا ده‌ڵێ. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات" ئەو بڕە پارەیەی بۆ (بەرهەمهێنان و گواستنەوە)ی نەوتی هەرێم تەرخانكراوە، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ تێچوونی راستەقینەی پرۆسەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لە هەرێمی كوردستان ناگونجێت". باسله‌وه ده‌كات" حکومەتی هەرێم لە سونگەی نییەتپاکی و بۆ چارەسەکردنی کێشەکان بڕی زیاتر لە 11 ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستی حکومەتی فیدراڵ کرد، تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت یەک دیناری وەرنەگرتووە، بۆ ئەوەی بتوانێ شایستە داراییەکانی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت بداتەوە". راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێ" نەوتی هەرێم تەنها لە (10%)ی نەوتی هەناردەكراوی عێراقی پێکدەهێنا و داهاتی ئەم نەوتە تەنها بەشێک لە شایستە داراییەکانی خەڵكی هەرێم لە بودجەی گشتیی وڵات بوو. هەر لە دوای ڕاگرتنی هەناردنی نەوتی هەرێم، هەرێمی كوردستانیان خستووەتە ناو قەیرانێكی دارایی توندەوە، كە بەهۆیەوە پێدانی موچەكانی فەرمانبەرانی هەرێم دواكەوتووە، لە کاتێکدا ئەو کات بە پارەی نەوتەوە مانگانە موچەی فەرمانبەران بەبێ دوا کەوتن دەدرا". له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاشكرایكردووه" بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە و گەیشتن بە رێككەوتنێك بەڕێزان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەستپێکردووە، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕاسپێردراون بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگ و گرفتی بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم". دوێنێ له وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوی گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان "ئه‌پیكور"دا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، دان به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمدا نانێت و داوای له كۆمپانیا بیانییه‌كان كرد ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی عێراقدا نه‌كه‌ن.
كاوه عه‌لی- جێگری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بەپێی ئەزموونی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر زەحمەتە ، بە نموونە: تەنها لەساڵانی 2013 بودجەی 200 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیا نەوتییەکان دراوە بە حکومەتی هەرێم بۆ هەڵەبجە. بڕێک بودجەی پڕۆژەی پترۆدۆلار لە بانکە ئەهلییەکان دانراو دواتر بانکەکە بە بیانووی ئەوەی کە قەرزی لای حکومەتە و حکومەت بۆ موچە لە بانکەکەی وەرگرتووە دەستی بەسەردا گیراو نەتوانرا وەرگیرێتەوە.. هەروەها ساڵی 2015 بڕی 30 ملیۆن دۆلاری پرۆژەی هەڵەبجە کە لەلایەن کۆمپانیای گازپرۆم درابوو بە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەهەمان شێوە نەدرایەوە بە هەڵەبجەو دەست بەسەر کرا... کابینەی حەوت: لە ساڵی 2013 بڕی 3٫37 ملیار دۆلاری لە کۆمپانیا نەوتییەکان وەرگرتوە! و بڕی 200 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەکانی هەڵەبجە بووە!، بەڵام هەڵەبجە بەچاوی خۆی ئەو بڕەی نەدی و لە پێشنیار مایەوە. (وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە 25/8/2013 بڵاویکردەوە، تا چەند مانگێک دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆ لە سایتی فەرمی وەزارەت مابوو دواتر سایتی وەزارەت گۆڕا ئەو خشتەیەی خوارەوەش نەما) کابینەی هەشت: لە مانگی9ی 2015 بڕی سی ملیۆن دۆلاری لە گازپرۆم وەرگرت بۆ پرۆژەکانی هەڵەبجە، دوای ناردنی ژمارە حسابی بۆ پڕۆژەکان و ناردنی پڕۆژە پێشنیارکراوەکانی هەڵەبجە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بە ئامادەبوونی بەرپرسان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و گازپرۆم و بەندە، گازپرۆم لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێی ڕاگەیاندین کە ئەوان ئەو 30 ملیۆن دۆلارەیان داوەتە وەزارەت بۆ پرۆژەکانی هەڵەبجەو لە ئەستۆی کۆمپانیای گازپرۆم نەماوە.. بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ ئەو دووبڕەی سەرەوە زۆر کراو دواجار لە 16/3/2021 بە یاداشتێک لە کۆبونەوەی پەرلەمان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرجەم سەرۆکی فراکسیۆنەکان و وەزیرە بەشداربووەکان کرا بەڵام سودی نەبوو...
درەو: 🔻 بەپێی ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم؛ 🔹 جیاوازی هەیە لە ژمارەی میلاکاتی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر ئاستی سەرجەم وەزارەتەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی (2023) بەپێی ئەو داتایانەی هەردوو فەرمانگەی بودجە و فەرمانگەی ژمێژیاری حکومەتی هەرێم کە پێشکەش بە لیژنەکە کراوە، 🔹 دواین جار کە موسادەقە لە سەر میلاکاتی فەرمانبەران کراوە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە ساڵی (2013)بووە، کە ئەمەش پێچەوانەیە ماددەی (8)ی یاسای میلاکاتی ژمارە (25)ی ساڵی (1960)ی بەرکارە. 🔹 ناهاوتایی لە ژمارەی فەرمانبەرانی (هەمیشەیی + گریبەست) هەیە بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی بودجە و فەرمانگەی ژمێریاری هەرێم لەسەر ئاستی (33) وەزارەت و دامەزراوەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکان. 🔹 لەبارەی خانەنشینانەوە، سەرەڕای پێشکەشکردنی داواکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینانی هەرێمەوە داتای پێویست نەخراوەتە بەردەست لیژنەکە. کار بەیاسای خانەنشینی ھەڵوەشاوەی ژمارە (27ی ساڵی 2006) دەکرێت و سەرەڕای ڕاگرتنی خانەنشینی سندوقی خانەنشینی لە هەرێم تا ئێستا چالاک نەکراوە، جیاوازی هەیە لە ژمارەو کۆی موچەی خانەنشینان. 🔹 سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەپێی بایۆمەتری (163 هەزار و 91) کەسە، بەپێی داتاکانی بەشی ژمێریاری (76 هەزار و 535) کەم ئەندامە، ئەوەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی خستویەتیە ڕوو ( 76 هەزار و 788). 🔹 بەپێی بایۆمەتری ژمارەی شەھیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیاوی (96 هەزار و 779)یە، بەپێی ئەو لیستەی خراوەتەڕوو (83 هەزار و 413) کەس موچەیان هەیە. دەستپێک تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتحادی و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (23520)ی 2023، بەپێی ڕێوشوێنە یاساییەکان و هەماهەنگی نێوان هەردوو دەزگاکە، پشت بەست بە حوکمەکانی یاسای دیوانی چاودێری دارایی ئیتحادی ژمارە (31)ی ساڵی (2011)ی بەرکار و یاسای دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان ژمارە (2)ی ساڵی (2008) هەستاون بە وردبینی کردن لە ژمارەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی چاودێری کۆمەڵاتی و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مانگی (حوزەیرانی 2023) بە پێوەر وەرگیراوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیداڵ و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، کە ئەنجامی کاری چاودێری و وردبینی ژمارەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی چاودێری کۆمەڵاتی و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023 خراوەتەڕوو. 1. پشت بە ژمارەی میلاکات و موچەی مانگی حوزەیرانی (2023)ی وەزارەت و دەزگاکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکانی هەرێم بەستراوە. 2. لە ساڵی (2013)ەوە ڕاستاندن (مصادقە) لەسەر میلاکاتی هەرێمی کورستان نەکراوە، وەک ئەوەی لە یاداشتی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە و بەرواری (16/10/2023)ی لەسەرە. 3. وردەکاری ملاکاتیان لەبەردەست نەبووە (تەنها ژمارە) نەبێت، کە لە (33) وەزارەت و دەزگا نەبەستراوەکانی بەوەزارەت، لەلایەن فەرمانگەی بودجەی هەرێم خراوەتە بەردەستیان، کۆی ژمارەکەش بریتی بووە لە (682 هەزار و 141) فەرمانبەر. 4. تیمەکە بۆ مەبەستی وردبینی پشتیان بە داتاکانی هەردوو فەرمانگەی (بودجەو ژمێریای) وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کورستان بەستووە. 5. فەرمانگەی بودجە تەنها ژمارە و میلاکاتی (سەرۆکایەتی هەرێم و دەزگا ئەمنییەکان)ی پێداوە بە تیمە هاوبەشەکە، داتاکانیش بەم جۆرە بوونە. بڕوانە خشتەی ژمارە (1). تێبینییەکان یەکەم: میلاکاتی فەرمانبەران 1. دواین جار کە موسادەقە لە سەر میلاکاتی فەرمانبەران کراوە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە ساڵی (2013)بووە، کە ئەمەش پێچەوانەیە ماددەی (8)ی یاسای میلاکاتی ژمارە (25)ی ساڵی (1960)ی بەرکارە. 2. ژمارەی میلاکاتی هەرێم هاوتا نیە لە نێوان ئەو داتایانەی فەرمانگەی بودجەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم پێی داون لەگەڵ ئەوەی لە یاسای بودجەی عێراق ژمارە (13)ی ساڵی (2023) هاتووە. (23 هەزار و 952) فەرمانبەر جیاوازی ھەیە. بڕوانە خشتەی ژمارە (2). 3. ناهاوتایی لە ژمارەی میلاکاتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پلە وەزیفییەکان وەک ئەوەی فەرمانگەی بودجەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم پێی داون لەگەڵ ئەوەی لە یاسای بودجەی عێراقداهاتووە. بڕوانە خشتەی ژمارە (3). 4. جیاوازی هەیە لە ژمارەی میلاکاتی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر ئاستی سەرجەم وەزارەتەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی (2023) بەپێی ئەو داتایانەی هەردوو فەرمانگەی بودجە و فەرمانگەی ژمێژیاری حکومەتی هەرێم کە پێشکەش بە لیژنەکە کراوە. وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (4) خراوەتەڕوو . بەپێی نوسراوی ژمارە (8189) وەزارەتی کارەبای هەرێم لە 17/10/2023 ئەو جیاوازییە ئەوەیە کە پۆلیسی کارەبای هەرێم سەر بە وەزارەتی ناوخۆیەو وەزارەتی کارەبا موچەیان بۆ خەرجدەکات. 5. جیاوازی هەیە لە کۆی موچەی بەشێک لە دامەزراوە حکومییەکانی لە مانگی حوزەیرانی 2023دا و وەک ئەوەی لە لیستەکانی موچەدا هاتووە لەگەڵ ئەوە ئەو تەمویلەی کە فەرمانگەی ژمێری هەرێم خستوویەتییە بەردەست، وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (5)دا هاتووە. 6. ناهاوتایی لە ژمارەی فەرمانبەرانی (هەمیشەیی + گریبەست) هەیە بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی بودجە و فەرمانگەی ژمێریاری هەرێم لەسەر ئاستی (33) وەزارەت و دامەزراوەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکان. 7. ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە مانگی (حوزەیرانی 2023) بە پێی پسپۆڕی و بڕوانامە جیاوازەکان (26 هەزار و 889) فەرمانبەرن و کۆی موچەکەیان (12 ملیار و 394 ملیۆن و 596 هەزار) دینارە، بەپێی داتاکانی فەرمانگەی ژێریاری هەرێم. وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (6)دا رونکراوەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە جیاوازی هەیە لە ژمارەی گرێبەستەکان لە نێوان داتاکانی هەردوو فەرمانگەی و بودجە و فەمانگەی ژمێریاری وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (7)دا هاتووە. دووەم: خانەنشینان کۆی ژمارەی خانەنشینان لە مانگی (حوزەیرانی 2023) بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەریەتی گشتی خانەنشینانی هەرێم لەسەر ئاستی (14) بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکانی هەرێم موچەکانیان وەردەگرن، ژمارەیان (245 هەزار و 104) خانەنشینەو کۆی موچەکەیان بریتییە لە (119 ملیار و 79 ملیۆن و 909 هەزار) دینار، موچەی خانەنشینی پێشمەرگە لە لقەکانی (هەولێر و سلێمانی) کە لە لایەن دیوانی چاودێری دارایی هەرێم وردبینی کراوە بریتییە لە (55 ملیار و 352 ملیۆن و 459 هەزار) دینار، وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (8) دا هاتووە. ئەوەی تێبنی دەکرێت؛ 1. کار بەیاسای خانەنشینی ھەڵوەشاوەی ژمارە (٢٧ی ساڵی ٢٠٠٦) 2. سەرەڕای پێشکەشکردنی داواکاری، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینانی هەرێمەوە داتای پێویست نەخراوەتە بەردەست لیژنەکە. 3. سەرەڕای بوونی یاسا و ڕاگرتنەکانی خانەنشینی موچەخۆران، سندوقی خانەنشینی لە هەرێم تا ئێستا چالاک نەکراوە. 4. جیاوازی هەیە لە ژمارەو کۆی موچەی خانەنشینان لە نێوان داتاکانی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینان وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (9)دا هاتووە. سێیەم: تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەپێی بایۆمەتری (163 هەزار و 91) کەسە، (59 هەزار و 600) کەسی سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتین، (64 هەزار و 605) ی کەم ئەندامن، (8 هەزار و 851)ی کەم ئەندامی سەنگەرن، ئەوەی خستویانەتە بەردەست بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی بەشی ژمێریاری (76 هەزار و 535) کەم ئەندامە، ئەوەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی خستویەتیە ڕوو ( 76 هەزار و 788) واتە (253) کەم ئەندام جیاوازییە. لە خشتەکانی ژمارە (10 و 11) جیاوازییەکان رونکراوەتەوە. سێیەم: شەهیدان و ئەنفال بەپێی بایۆمەتری ژمارەی شەھیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیاوی (96 هەزار و 779) یە، بەپێی ئەو لیستەی خراوەتەڕوو (83 هەزار و 413) کەس موچەیان هەیە و کۆی موچەکەیان (36 ملیار و 377 ملیۆن و 465 هەزار) دینارە. وەک لە خشتەکانی ژمارە (12 و 13) رونکراوەتەوە.
راپۆرت: درەو 🔻 لە (25/3/2023 – 24/3/2024) ساڵێک تێپەڕی بەسەر ڕاگرتنی نەوتی هەرێم. 🔹 پاڵپشت بە داتاکانی دیلۆیت لە پێش ڕاگرتنی هەناردەی نەوت، تواندراوە بە تێکڕای مانگانە زیاتر لە (11 ملیۆن 839) بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت. 🔹 واتە لە ماوەی ساڵێکدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەگەیشتە سەرو (142 ملیۆن) بەرمیل نەوت. 🔹 تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە ماوەی (25/3/2023 – 24/3/2024) بریتی بووە لە (82.9 دۆلار). 🔹 ئەگەر هەرێم بە داشکانی (15 دۆلار) نەوتەکەی فرۆشتبایە، وەک ئەوەی لە چارەکی دووەم، سێیەم و چوارەمی ساڵی (2022) و چارەکی یەکەمی (2023) دا رویدابوو. ئەوا؛ 🔹 تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی فرۆشراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (67.9 دۆلار). 🔹 کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (9 ملیار‌و 651 ملیۆن و 735 هەزار) دۆلار. 🔹 بەشێکی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم ڕانەوەستاون لە بەرهەمهێنان و لە ساڵی (2024)دا بە تێکڕا رۆژانە (294 هەزار و 150) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن و داهاتەکەشی ناگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان. 🔹 لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا موچەخۆرانی هەرێم تەنها (7) موچەیان وەرگرتووە، ئەمەش دەریدەخات تەنها خەڵکی هەرێمی کوردستان باجی سیاسەتی نەوت دەدەن. یەکەم؛ ڕاگرتنی نەوتی هەرێم و زیانە داراییەکانی دوای نۆ ساڵ لە سکاڵایەکی حکومەتی عێراق لەسەر حکومەتی تورکیا لە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس بەوەی "توركیا ر‌ێكەوتنی ترانزێتی بۆریی نەوتی ساڵی 1973ی پێشێلكردووە، بەوەی توركیا رێگەیداوە نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستانی عێراقەوە بەبێ ر‌ەزامەندیی بەغدا، لە رێگەی توركیاوە هەناردە بكرێت". دواجار ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس بڕیارێکی (277) لاپەڕەیی لە رۆژی (13ی شوباتی 2023) دەرکردووەو لە (25ی ئازاری 2023) بە فەرمی بووە هۆی كە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان. بە پێی بڕیارەكەی ژووری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس، حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتێكی دەستوری و یاساییە لە چوارچێوەی عێراقدا، بەڵام ناتوانێت نەوت لە رێگەی بۆریەوە بگوازێتەوە بۆ دەرەوە، چی نەوتی باكور بێت، چی نەوتی هەرێم، چونكە هەرێمی كوردستان بەشێك نیە لە رێككەوتنی ( IPT) واتا ( بە بازاڕكردنی نەوتی جیهانی) كە لە نێوان توركیا و عێراق لە ساڵی 1973 تایبەت بە بۆری نەوت واژۆكراوە. ئێستا ساڵێک تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا نەیتواندراوە بگەن بە رێککەوتنێکی کۆنکرێتی و دەست بە هەناردەکردنی نەوت بکرێتەوە. لێرەدا تیشک دەخەینە سەر ئەو زیانە داراییانەی لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێم لە ماوەی (25/3/2023 – 24/3/2024) دەکەوێتەوە. بە جۆرێک؛ • بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی نەوتی هەرێم لە چارەکی دووەم، سێیەم و چوارەمی ساڵی (2022) و چارەکی سێیەمی (2023)، واتە هەمان ئەو ماوەیەی کە لە ساڵی (2023) و (2024) کە نەوتی هەرێمی تێدا ڕاگیراوە؛ - حکومەتی هەرێم بە تێکڕای مانگانە (11 ملیۆن و 836 هەزار و 652) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی کردووە. - هەرێم هەر بەرمیلێک نەوتی لە ماوەی ناوبراودا بە (15 دۆلار) کەمتر لە نرخی نەوتی برێنت فرۆشتووە. - هەر بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت (54%) داهاتی نەوت چووە بۆ خەرجی پرۆسەکەو (46%) گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێم. کەواتە لەسەر بنەمای هەر چوار ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت لە ماوەی وەرزەکانی دووەم، سێیەم و چوارەمی ساڵی (2022) و وەرزی یەکەمی ساڵی (2023) ئەم گریمانەنانەی لای خوارە ڕوندەکەینەوە؛ • لە (25/3/2023 – 24/3/2024) واتە ساڵێک بەسەر ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم تێپەڕدەبێت. • هەرێم دەیتوانی بە تێکڕای مانگانە (11 ملیۆن و 836 هەزار و 652) بەرمیل نەوت هەناردە بکات. • واتە لە ماوەی ساڵێکدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەگەیشتە (142 ملیۆن و 39 هەزار و 828) بەرمیل نەوت. • تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە ماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە (82 دۆلار و 91 سەنت). • ئەگەر هەرێم بە داشکانی (15 دۆلار) نەوتەکەی فرۆشتبایە، وەک ئەوەی لە چارەکی دووەم و سێیەم و چوارەمی (2022) و چارەکی یەکەمی ساڵی (2023)دا رویدابوو. ئەوا؛ • تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم فرۆشراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (67 دۆلار و 91 سەنت). • کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (9 ملیار‌و 651 ملیۆن و 735 هەزار و 255) دۆلار. • ئەگەر ئەو بڕەی داهات (54%) بۆ خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم رۆشتبا، ئەوا هاوتا دەبوو بە (5 ملیار و 211 ملیۆن و 937 هەزار و 22) دۆلار. • بەم پێیەش بڕی (4 ملیار و 417 ملیۆن و 835 هەزار و 654) دۆلاری بە رێژەی (46%) دەگەڕایەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان. خشتەی ژمارە (1) پرۆسەکە رونتر دەکاتەوە. دووەم؛ بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دوای ڕاگرتنی هەناردە لە دوای بڕیارەکەی دادگای نێوبژیوانی پاریس لە مانگی ئازاری ساڵی (2023)دا، هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆری نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان راگیرا، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە نزیکەی سەرجەم کێڵگە نەوتییە بەرهەمهێنەکانی نەوتی هەرێم کە تا ئەو کات ژمارەیان گەیشتبووە (14) کێڵگە ڕاگیرا. بەپێی زانیارییەکان، هەندێک لەو کێڵگانەی گەیشتبوونە ئاستی بەهەمهێنان تا ئێستاش نەیانتوانیوە دەستبەکارکردن بکەن و بێ بەرهەم ماونەتەوە، ئەوانیش کێڵگە نەوتییەکانی (تەق تەق، سارتا و بەعشیقە)یە، بەڵام بەشێکی دیکەی کێڵگە نەوتییەکان کە ژمارەیان (7) کێڵگەی نەوتییە کەوتنەوە کارکردن و توانیان ئاستی بەرهەمی نەوتی رۆژانەیان بە ڕادەیەکی باش بەرز بکەنەوە، لە ئێستادا پێکەوە نزیکەی (300 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمدەهێنن؛ کە ئەوانیش بریتین لە؛ 1. کێڵگەی نەوتی خورمەڵە کە سەرجەم پشکەکانی دراوە بە کۆمپانیای کار گروپ لە ئێستادا رۆژانە زیاتر لە (110 هەزار) بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنێت. 2. کێڵگەی نەوتی تاوکێ کە هەردوو کۆمپانیای (دی ئێن ئۆ و گنێڵ ئینێرجی) تێیدا پشکدارن، لە مانگی شوباتی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمیان لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (90 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 3. کێڵگەی نەوتی شێخان کە هەردوو کۆمپانیای (گۆڵف کیستۆن و ئێم ئۆ ئێڵ) تێیدا پشکدارن، ئاستی بەرهەمیان لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (21 هەزار 600) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 4. کێڵگەی نەوتی ئەتروش کە هەردوو کۆمپانیای (شاماران و تاقە) تێیدا پشکدارن لە سەرەتای ئەمساڵدا کۆمپانیای (تاقەی ئیماراتی) رایگەیان کە پشکەکانی خۆی فرۆشتووە بە کۆمپانیای (ئێچ کەی ئێن)، ئاستی بەرهەمیان لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (20 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 5. کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ کە هەردوو کۆمپانیای (ئێچ کەی ئێن و شاماران) تێیدا پشکدارن، ئاستی بەرهەمی ئاستی بەرهەمی کێڵگەکەیان گەیاندووە بە (36 هەزار 400) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 6. کێڵگەی نەوتی هەولێر کە کۆمپانیای (فۆرزا پیترۆلیۆم) تێیدا پشکدار، ئاستی بەرهەم لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (6 هەزار 500) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 7. کێڵگەی نەوتی گەرمیان کە هەردوو کۆمپانیای (گازپرۆم و وێسترن زاگرۆس) تێیدا پشکدارن، ئاستی بەرهەمی ئاستی بەرهەمی کێڵگەکەیان گەیاندووە بە (9 هەزار 650) بەرمیل نەوتی رۆژانە. بەڵام بەپێی زانیارییەکان هەریەک لە کێڵگە نەوتییەکانی تەق تەق کە کۆمپانیاکانی (گنێڵ ئینێرجی و ئەداکس) تێیدا پشکدارن، کێڵگەی نەوتی سارتا کە (گنێڵ ئینێرجی و شیڤرۆن) تێیدا پشکدارن هەروەهای کێڵگەی نەوتی بەعشیقە کە کۆمپانیاکانی (دی ئێن ئۆ و تی ئی سی) تێیدا پشکدارن لە ئێستادا هیچ بەرهەمێکیان نیە. هەندێک لە کێڵگانەشی کە پێش ڕاگرتنی نەوتی هەرێم گەیشتبوونە ئاستی بەرهەمهێنان لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەبەردەست نە لە بارەی کردن و بەهەمهێنان تێیاندا ئەوانیش کێڵگە نەوتییەکانی (کۆرمۆر، عەین سەفنی، بەیجیل و چیا سورخ). لەم بارەیەوە بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)). سێیەم؛ دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە ساڵی ڕابردوودا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها (7) موچەی بەسەر موچەخۆرانی هەرێم دابەشکردووە، ئەمەش دەرخەی ئەو ڕاستییەیە کە خەڵک و موچەخۆرانی باجی سیاسەتی نەوتی هەرێم دەدەن، تایبەت بە شێوازی دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بڕوانە خشتەی ژمارە (3) چارتی تایبەت بە رۆژ ژمێری دابەشکردنی موچە لە هەرێم. سەرچاوەکان؛ 1. راپۆرتەکانی دیلۆیت لە سایتی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان • بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی نیسانی 2022 تاکو ٣٠ی حوزەیرانی 2022. • بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تەمموزی 2022 تاکو٣٠ ئەیلوولی 2022. • بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی ئابی 2022 تاکو31 کانونی یەکەمی 2022. • بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی کانونی دووەمی 2023 تاکو31 ئازاری 2023. 2. درەو میدیا، گرافیك: رۆژژمێری دابه‌شكردنی موچه له هه‌رێمی كوردستان؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=14581 3. درەو میدیا، بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی نەوتی هەرێمی كوردستان https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=14745 4. Crude Oil Brent US Dollars per Barrell; https://countryeconomy.com/raw-materials/brent?year=2023
راپۆرت: دره‌و دیوانی چاودێری دارایی عێراق له راپۆرتی هاوبه‌شی خۆیدا له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم باس له داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ هه‌رێم ئه‌م داهاتانه‌ی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ نه‌كردووه، تێبینی خۆی له‌باره‌ی داهاته‌كان خستوه‌ته‌ڕوو، له ده‌روازه‌ی باشماخ تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه ئیمزای لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌نێوان دوو مانگدا جیاوازه، گومانی كردووه‌و داوا ده‌كات فه‌رمانبه‌ران له‌بری هاوڕێكانیان ئیمزای وه‌رگرتنی موچه نه‌كه‌ن، ورده‌كاری داهاتی گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه ده‌خاته‌ڕوو. داهاتی نانه‌وتیی له شه‌ش مانگدا دیوانی چاودێری دارایی عێراق به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان وردبینی له داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم كردووه. به‌گوێره‌ی وردبینییه‌كه كه بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2023 كراوه (واتا له 1/1 بۆ 31/6/2023)، داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه بووه: • داهاتی نانه‌وتیی له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا بڕی زیاتر له (2 ترلیۆن و 83 ملیار) دینار بووه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی فیدراڵ‌دا هاتووه داهاتی نانه‌وتی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه رۆژی 26/6/2023 یاسای بودجه كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و بۆ هه‌موو ساڵه‌كه كارپێكراو بووه. • له‌ناو داهاتی نانه‌وتیی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2023دا، ئه‌م داهاتانه تۆماركراوه: - بڕی زیاتر له (159 ملیار) دیناری كه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به هه‌رێمی كوردستان دراوه. - له‌ناو خانه‌ی داهاته‌كانی تردا، بڕی (368 ملیار) دینار تۆماركراوه، چاودێری دارایی نه‌یزانیوه له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، چونكه هیچ شكارییه‌كی بۆ نه‌كراوه. * به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمیریاری له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان به لیژنه‌ی هاوبه‌شی چاودێری دارایی وتووه كه ته‌نیا (6) ده‌روازی سنوریی هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن: به‌ڵام ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق به چاودێری چاودێری دارایی وتووه له هه‌رێمی كوردستان (12) ده‌روازه‌و (20) رێڕه‌وی سنوریی هه‌ن، كه هه‌ندێكیان فه‌رمی و هه‌ندێكی تریان نافه‌رمین و بریتین له‌مانه: ده‌روازه فه‌رمییه دانپێدانراوه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه ئه‌و ده‌روازانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم دانی پێدا ناون و حكومه‌تی فیدراڵی دانی پێدا نه‌ناون، به‌ڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانیان تێدا ده‌كرێت و باج وه‌رده‌گیرێت ئه‌و ده‌روازه‌و رێگا سنورییانه‌ی كه نه لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و نه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه دانیان پێدا نه‌نراوه ژماره‌یان (20) ده‌روازه‌یه كه ئه‌مانه‌ن: (گمۆ- بروین- بیمارۆک- بیارە- ھاوار- دەرەی مەڕ- وشیاری- بادالان- دارۆخان- کونە مێرو- ئەحمەد ئاوا- کونە وشک- میشیاو - سیرین – بارێ- شایدین- چۆمان – موسک- قه‌ندۆڵ- زەڵێ). حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 1/3/2023دا نوسراوی بۆ حكومه‌تی فیدراڵی كردووه‌و رایگه‌یاندووه هه‌رێم رێگر نییه له‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه سنورییانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه بكرێن به ده‌روازه‌ی فه‌رمی، چاودێری دارایی پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی فیدراڵی ده‌روازه سنورییه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازانه بكرێن به فه‌رمی و وه‌رگرتنی باج تێیاندا به‌شێوه‌ی یاسایی یه‌كبخرێت. • ده‌روازه‌ی (پشته) كه نزیكه‌ی (100 كیلۆمه‌تر) له ده‌روازه‌ی گه‌رمیانه‌وه دوره، له‌ڕووی ئیداری و دارییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌روازه‌ی گه‌رمیانه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كانیشی له‌رێگه‌ی ژماره بانكی ده‌روازه‌ی گه‌رمیانه‌وه‌یه. داهاتی ده‌روازه‌كانی هه‌رێم وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ (6) مانگی یه‌كه‌می 2023، به‌تێكڕا داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كانی له (6) ده‌روازه‌دا به‌بڕی (666 ملیار‌و 900 ملیۆن) دینار دیاریكردووه، كه له‌م ده‌روازانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه: - ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل: داهاته‌كه‌ی له شه‌ش مانگدا بریتی بووه له (358 ملیار) دینار - ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران: داهاته‌كه‌ی (110 ملیار) دینار بووه - ده‌روازه‌ی باشماخ: داهاته‌كه‌ی (68 ملیار) دینار بووه - ده‌روازه‌ی په‌روێزخان: داهاته‌كه‌ی (111 ملیار) دینار بووه - گومرگی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر: داهاته‌كه‌ی (13 ملیار) دینار بووه - گومرگی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی: داهاته‌كه‌ی (4 ملیار) دینار بووه داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گومرگ له هه‌رێمی كوردستان (7) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگ هه‌یه كه بریتین له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی (سلێمانی- زاخۆ- راپه‌ڕین- هه‌ولێر- دهۆك- مێرگه‌سور- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگ)، داهاتی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2023ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه بریتی بووه له (53 ملیار‌و 743 ملیۆن) دینار، به‌مشێوه‌یه: ئیمزاكانی باشماخ ! راپۆرتی هاوبه‌شی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌رێگه‌ی به‌راوردكردنی ئیمزای فه‌رمانبه‌رانه‌وه له لیستی موچه‌ی مانگه‌كانی نیسان و ئایاری 2023دا له ده‌روازه‌ی باشماخ، تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه سه‌رجه‌م ئیمزاكان له‌و دوو مانگه‌دا جیاوازن، بۆیه نوسیویه‌تی" ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئیمزایانه دروست نین"، پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردووه فه‌رمانبه‌ران له‌بری هاوڕێكانیان بۆ وه‌رگرتنی موچه ئیمزا نه‌كه‌ن. داهاتی نانه‌وتیی له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ؟ به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه لیژنه‌ی هاوبه‌شی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمیان وه‌رگرتووه، داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم له (6) سه‌رچاوه‌وه كۆده‌كرێته‌وه كه ئه‌مانه‌ن: • باجی داهات و سامان: رێژه‌ی 14%ی تێكڕای داهاتی نانه‌وتیی پێكده‌هێنێت • باجی كاڵا‌و كرێی به‌رهه‌م: رێژه‌ی 27% پێكده‌هێنێت • رسومات: رێژه‌ی 13% پێكده‌هێنێت • داهاتی سه‌رمایه: رێژه‌ی 2% پێكده‌هێنێت • داهاتی گواستنه‌وه: رێژه‌ی 8% • داهاته‌كانی تر: رێژه‌ی 36% پێكده‌هێنێت
جیهانگیر سدیق گوڵپی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له 24/3/2024 نوسراوێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌كان كردوە، تێیدا داوای كردوه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ لیستی موچه‌ی مانگی 3 لیستێكی تر ئاماده بكه‌ن كه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی تێیدا ئه‌نجامدرابێت له كاتی شایسته‌یان و له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت. ئه‌م نوسراوه به‌رچاوڕونیی پێویستی تیدا نیه بۆ فه‌رمانگه‌كان بۆ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كاره‌كه، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه وه‌كو خۆی نائاساییه و ناكرێت به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌كردنی ئه‌و لیسته هاوكات له‌گه‌ڵ لیستی موچه‌ی مانگی سێ كارێكی مه‌حاڵه و، پێش ئاماده‌كردنی لیستێكی له‌وجۆره چه‌ندین ڕێكار و هه‌نگاوی تر هه‌ن ده‌بێ بگیرێنه‌به‌ر، لێره‌دا به‌پێویستی ئه‌زانم به‌خێرایی چه‌ند سه‌رنج و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بخه‌مه‌ڕوو: 1- لیستی موچه كه پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام درابێت له كاتی شایسته‌وه، ته‌نها له‌پاش كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو و پرۆسه‌و ڕیكاری تر ده‌توانرێ ئاماده بكرێت، سه‌ره‌تا ده‌بێ فه‌رمانگه‌كان نوسراویان بۆ بچێت كه پله به‌رزكردنه‌وه ده‌ست پی بكه‌نه‌وه، پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یش له‌هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك به فۆرم و كۆنوسی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕێكده‌خرێت به‌پشت به‌ستن به زانیاریه‌كانی ناو دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه و پاشان فه‌رمانی كارگێڕی یان وه‌زاری تایبه‌تی پێ ده‌رده‌چێت، فه‌رمانگه‌كانیش بۆ هه‌مو ئاسته‌كان ده‌سه‌ڵاتی پله به‌رزكردنه‌وه‌یان نیه و ده‌بێ بۆ هه‌ندێكیان نوسراو به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ سه‌روی خۆیان یان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و له‌وێ فه‌رمانه‌كه ده‌رده‌چێت، به‌گشتی هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێ به‌و ڕێکارانە ده‌ستپێبكرێت و ئه‌وه‌یش كاتی پێویسته چونكه پلە بەرزکردنەوەکە هه‌مو فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه. 2- پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر ده‌بێته هۆی چه‌ندین گۆڕانكاری له ناونیشانی فەرمانبەر و كۆی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و سه‌موچه‌و ده‌رماڵه‌كان و كۆی گشتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر، له‌كاتی ئاساییدایه ئه‌مه كارێكی ڕۆتینیه و له‌سه‌ر سكه‌ی خۆی ده‌ڕوات و ئاڵۆزی و زه‌حمه‌تیه‌كی ئه‌وتۆی تێدانیه. به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ی كه چه‌ند ساڵه فه‌رمانبه‌ران و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی تێدان دۆخێكی نائاساییه‌و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌كان له‌كاتی خۆیان ئه‌نجام نه‌دراون، ئێستا زۆربەی فه‌رمانبه‌ران لانی كه‌م شایسته‌ی ئه‌وه‌ن دوو پله به‌رزكردنه‌وه وه‌ربگرن، بێگومان له‌گه‌ڵ هه‌ر پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌رموچه‌ی ساڵانه‌ی فه‌رمانبه‌ریش زیاد ده‌بێت، بڕی سه‌رموچه كه ده‌چیته سه‌ر موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌پێی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گۆڕێت، واته له‌گه‌ڵ پێدانی پله‌به‌رزكردنه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی شایسته‌یانه‌وه پێویست به‌وه ده‌كات هه‌مو ئه‌و سه‌رموچانه‌یش ڕاست بكرێنه‌وه كه له‌ساڵانی ڕابووردا له‌سه‌ر بنه‌مانی موچه بنه‌ڕه‌تیه كۆنه‌كه‌ی پێش پله‌به‌رزكردنه‌وه بۆیان به‌ستراوه و وه‌ریان گرتوه، به‌م جۆره پله‌به‌رزكردنه‌وه له‌كاتی شایسته‌وه ده‌بیته هۆی گۆڕان و زیادبونی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تیی هه‌مو فه‌رمانبه‌ران و سه‌رموچه‌كانیان و بڕی ده‌رماڵه‌كانیشیان له‌چه‌ند ساڵی ڕابوردوه‌وه تاكو ئێستا، چونكه زۆرینەی ده‌رماڵه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌یه‌ك له‌موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دیاری ده‌كرین. 3- له‌ساڵانی ڕابووردو چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر خه‌نانشین بوون كه مافی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان تێ په‌ڕیبوو و پله‌یان به‌رز نه‌كرابویه‌وه و به ماف و موچه‌ی كه‌متر خانه‌نشین كراون و چه‌ند ساڵه به‌و جۆره موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن، ئه‌وان مافی خۆیان سود مه‌ند ببن له بڕیاری پله به‌رز كردنه‌وه له كاتی شایسته‌یان كه كارگه‌ریی ده‌بێت له سه‌ر موچه‌ی خانه‌نشینیان و گۆڕانكاریی له‌موچه‌كه‌یان ده‌كات له‌كاتی شایسته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه تاكو ئێستا. 4- بۆیه جگه له‌وه‌ی كه پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی ڕێنمایی و به‌رچاوڕونیی تایبه‌ت بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه بداته فه‌رمانگه‌كان سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، پێویسته ڕێنمایی تایبه‌تیش بدات بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی موچه‌ی هه‌مو فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان(ئه‌وانه‌ی له‌خاڵی 3 له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه) له‌هه‌مو فه‌رمانگه‌كان به‌لیژنه‌ی تایبه‌ت. له‌پاش جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه ئینجا ئه‌توانرێ لیستێكی له‌وجۆره ئاماده‌بكرێت . 5- بابه‌تێكی تریش خەرجکردنی ئه‌و جیاوازیانه‌یه(فروقات) له كۆی موچه‌و ده‌رماڵه‌كانی فه‌رمانبه‌ران كه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت، ئایا بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و جیاوازیانه‌ی ڕابووردویش ده‌درێته‌وه كه مافی بێچه‌ندوچۆنی فه‌رمانبه‌رانه؟ ئایا حكومه‌تی به‌غدا ده‌چێته ژێر باری ئه‌وه؟ یان ده‌ڵێ ئه‌ركی ئێمه له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ و پاش بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌ست پێ ده‌كات.