راپۆرتی: وریا عەبدولخالق كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە ئێستادا سێ جۆر بەرهەمی هەیە، رۆژانە ( 452 )ملیۆن پێ سێجا (13ملیۆن مه‌تر سێجا) گازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ڕۆژانه بڕی ( 22 هه‌زار) به‌رمیل كۆندێنسه‌یت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌تانكه‌ر ده‌گوازرێته‌وه بۆ وێستگه‌ی په‌مپی خورمه‌ڵه‌و تێكه‌ڵ به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، بڕی 1050 تۆن گازی شل LPG به‌رهه‌م دێت و داناگاز خۆی ده‌یفرۆشێته‌وه كۆمپانیا ناوخۆیه‌كان ته‌نی به 315 دۆلار. بلۆكی كۆرمۆر ڕووبه‌ری ئه‌م بلۆكه 135 كیلۆمه‌تری دووجایه ده‌كه‌وێته خۆرئاوای ناحیه‌ی قادركه‌ره‌مه‌وه له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، تا ساڵی 1976 قادركه‌ره‌م سه‌ربه قه‌زای خورماتوو بوو و لهسهرپارێزگای كه‌ركوك و له وساڵهدا قه‌زای خورماتوو خرایه سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین تا ساڵی 1987 ناحیه‌ی قادركهرهمی لێكرایه‌وه‌و خرایه سه‌رقه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و له ئێستادا كێڵگه‌كه له سنوری ئیداری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵدایه ،هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ساڵی 2003 لهژێردهسڵاتی حكومه‌تی عێراقدا بوو. سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م كێڵگه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1928 كه كۆمپانیای نه‌وتی ئینگلیز گه‌رانێكی سه‌ره‌تای تێدا ده‌كه‌ن و یه‌ك بیر لێده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی نه‌وتی لێده‌ربكه‌ن ،گه‌ڕانه‌كه‌ی كۆمپانیا ئینگلیزیه‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه له چه‌ند شوێنێك له ناوچه‌كه پێكهاته‌ی هایدرۆكاربۆنی له‌شێوه‌ی كانی (گه‌ڕاو) له ناوچه‌كه هه‌یه، كێڵگه‌كه به فه‌رامۆشكراوی مایه‌وه تا ساڵی 1953 دووباره ده‌ست كرایه‌وه به‌گه‌ڕان تێیدا به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت به‌ڵام گه‌یشتنه ده‌رئه‌نجامی هه‌بوونی بڕی 1.8تریلۆن پێ سێجا له گاز ،له كۆتای شه‌ڕی ئێران عێراق ودوای چۆڵكردنی ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م له شاڵاوی ئه‌نفال حكومه‌تی عێراق له ڕێگه‌ی هه‌ردوو كۆمپانیای نه‌وتی باكوور و گازی باكووره‌وه ده‌ستی كرده‌وه به‌كاركردن تێیدا و چه‌ند بیرێكی لێدا و له ساڵی 1990 به هۆی شه‌ڕی كوه‌یت و گه‌مارۆی سه‌ر عێراقه‌وه كاره‌كانی وه‌ستا. له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه له 2003 كێڵگه‌كه كه‌وته‌وه ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم وپێنج بیر لێدرابوو ئاماده‌كرابوون بۆ به‌رهه‌م هێنان و حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌پریلی ساڵی 2007 حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای دانه‌گاز و كریسنت پتریۆلیۆمی ئیماراتی واژۆ كرد و له هه‌مان گرێبه‌ست مافی ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز له هه‌ردوو بلۆكی كۆرمۆر و چه‌مچه‌مال ده‌دات به‌و دوو كۆمپانیایه. دوای 15 مانگ كاركردن له ئۆكتۆبه‌ری 2008توانرا غاز به‌رهه‌مبهێنرێت و له ڕێگای بۆڕیه‌كی 24ئینجیه‌وه كه 174 كیلۆمه‌تره غاز ده‌گاته وێستگه‌ی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌وڵێر به‌جۆرێك به 58 كیلۆمه‌تر ده‌گاته وێستگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و له‌وێشه‌وه به 116 كیلۆمه‌تر ده‌گاته وێستگه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر له ناوچه‌ی پیرداود. له‌سالی 2009هه‌ردوو كۆمپانیاكه كۆنسۆرتیۆمی پیرڵ پترۆلیۆمیان دروست كرد له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی (OMV) نهمساو(MOL) هه‌نگاریا كه‌خاوه‌ن پڕۆژه‌ی هێڵێ گازی نابۆكۆن و به شێوه‌ی 40له‌سه‌د بۆداناگاز و 40له‌سه‌د بۆ كریسنت پترۆلیۆم و هه‌ردوو كۆمپانیا نه‌مسای و هه‌نگاریه‌كه هه‌ریه‌كه‌یان 10 له‌سه‌دی مافی هه‌ردوو كێڵگه‌ی كۆرمۆرو چه‌مچه‌ماڵیان هه‌بێت و پاشان له ساڵی 2015كۆمپانیای (RWEST)ی ئه‌ڵمانی هاته ناو كۆنسیۆرتۆمهكهوه و پشكی 5 له‌سه‌دی هه‌ریه‌ك له داناگاز و كریسنت پترۆلیۆمی كڕیه‌وه له سه‌ره‌تاوه گرێبه‌ستی نێوان دانه‌گاز و كریسنت پترۆلیۆم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم تاوه‌كو مانگی 4ی ساڵی 2037 بوو واته بۆماوه‌ی 30 ساڵ مافی گه‌ران و ده‌رهێنانی نه‌وت و گازی هه‌ردوو كێڵگه‌ی كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ دراوه دوو كۆمپانیاكه. له ئێستادا كێڵگه‌كه سێ جۆر به‌رهه‌می هه‌یه 1-ڕۆژانه 452 ملیۆن پێ سێجا (13ملیۆن مه‌تر سێجا) گازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له ڕێگه‌ی بۆڕیه‌وه ده‌نێردرێت بۆ هه‌ردوو وێستگه‌ی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌وڵێر 2-ڕۆژانه بڕی 22 هه‌زار به‌رمیل كۆندێنسه‌یت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌تانكه‌ر ده‌گوازرێته‌وه بۆ وێستگه‌ی په‌مپی خورمه‌ڵه‌و تێكه‌ڵ به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی نه‌وتی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم به‌نرخی ڕۆژ له كۆمپانیاكه‌ی ده‌كڕێته‌وه. 3-بڕی 1050 تۆن گازی شل LPJ به‌رهه‌م دێت و داناگاز خۆی ده‌یفرۆشێته‌وه كۆمپانیا ناوخۆیه‌كان ته‌نی به 315 دۆلار‌و له ئێستادا كۆمپانیای ساوس كوردستان ده‌یكڕێت و ده‌یگوازێته‌وه. كێشه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و داناگاز هه‌تا ساڵی 2009 پێشكه‌وتنه‌كانی كێڵگه‌ی كۆرمۆر پێوانه‌ی بوو له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا گهیشتهبهرههم هێنانی 250 ملیۆن پێ سێجا له‌گازی سروشتی،به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنه ناوه‌وه‌ی به‌شداره‌كانی پڕۆژه‌ی نابۆكۆ به‌چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌كی جیاواز ڕێگری و جۆرێك له قاڵبدان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌دی كرا ،تا ئێستا ڕوون نیه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دژی گرێبه‌سته‌كه‌ی خۆی كاری كردوو له ئه‌نجامدا به‌هۆی سكاڵاكانی دانا گازه‌وه باجێكی قورسی دا له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌كاری هه‌ردوو وێستگه‌ی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر كه هه‌ریه‌كه‌یان توانای به‌رهه‌م هێنانی 1000 مێگاوات كاره‌بایان هه‌یه و دوای ئه‌وه وێستگه‌ی دهۆك به‌هه‌مان توانا دروست كرا بڕیار بوو هێلێ گازی كۆرمۆر _چه‌مچه‌ماڵ –هه‌ولێر بگاته دهۆك ،هه‌ر زوو ڕێگری له دروست كردنی هێڵه‌كه كرا له دوو ڕێگاوه ، یه‌كه‌میان پارتی نه‌یویست سه‌رچاوه‌ی گازی وێستگه‌ی دهۆكیش له سنوری نفوزی یه‌كێتیه‌وه بێت و وه‌كو كارتێك دژی به‌كاربهێنرێت و له لایه‌كی تر ده‌ستێكی به‌هێزی ناو حكومه‌تی هه‌رێم شایسته دارایه‌كانی كۆمپانیای داناگازی دره‌نگ ده‌خست و ئه‌مه‌ش ڕێگر بوو له‌په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر ئاستی به‌رهه‌م له‌و ڕێژه‌یه تێپه‌ڕی نه‌كرد وكاره‌كانی كۆمپانیاكه به‌سستی به‌ره‌وپێش ده‌چوو،له‌هه‌مانكاتدا كێبڕكێیه‌ك كه‌وته نێوان كۆمپانیا ناوخۆیه‌كانه‌وه بۆ دابین كردنی گازوایل بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با چونكه قازانجی گه‌وره‌یان له ته‌نده‌ره‌كانی گازوایل ده‌كردوو ئه‌مه‌ش دژ بوو به هه‌وڵه‌كانی داناگاز بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می گازی سروشتی ،چونكه به‌شێكی وێستگه‌كان به‌گازی سروشتی كاریان ده‌كرد و ئه‌وبه‌شه‌ی تریش ده‌مایه‌وه به‌گازوایل كاری ده‌كرد وهه‌ر زیادكردنێكی به‌رهه‌م هێنانی گازی سروشتی واته كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی گازوایل له وێستگه‌كان ،به ئاشكرا هه‌ست به نفوزی گه‌وره كۆمپانیاكان ده‌كرا له دره‌نگخستنی شایسته دارایه‌كانی داناگاز بۆ ئه‌وه‌ی وردتر له قه‌باره‌ی بازرگانی و كڕینی گازوایل بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با تێبگه‌ین سه‌رنج له ڕاپۆرتی خه‌رجیه‌كانی سالی 2013 ده‌ده‌ین كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه ده‌ركراوه ،له‌وساڵه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك یه‌ك ملیار‌و 339 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته هه‌رسێ پاڵاوگه‌ی كه‌ڵه‌ك و بازیان و تاوكێ بۆ پاڵاوتنی نه‌وت وبه‌رهه‌می گازوایل و 113 ملیۆن دۆلاری وه‌ك كرێ داوه‌ته كۆمپانیاكان بۆ به‌كرێ گرتنی كۆگا بۆ به‌نزین و گازوایل و گواستنه‌وه‌یان به تانكه‌ر ،به‌پێی هه‌مان ڕاپۆرت له‌و ساڵه‌دا حكومه‌ت 997 ملیۆن دۆلاری تری بۆ كڕینی به‌رهه‌مه سوته‌مه‌نیه‌كان ته‌رخانكردووه كه پشكی شێری گازوایل بووه بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با كه سه‌رجه‌م گازوایلی به‌رهه‌م هاتووی هه‌ردوو پاڵاوگه‌ی كه‌ڵه‌ك و بازیان كڕدراونه‌ته‌وه ،جگه له هاورده‌ی گازوایل له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ،لهوژمارانهوه ڕوون ده‌بێته‌وه ساڵانه پێش هاتنی قه‌یرانی دارای حكومه‌ت پترله دوو ملیار دۆلاری لهپاڵاوتن و كڕینی گازوایل خه‌رج كردووه و لهپاڵاوتنهوه تا كڕین و گواستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیاریكراوه‌وه مۆنۆپۆڵ كرابوون بۆیه لۆژیكی تێدایه بوترێت ڕێگر بوون له پێدانی به‌شێك له شایسته دارایه‌كانی داناگاز له‌كاتێكدا حكومه‌ت له‌ساڵانی 2009 تا 2013 له باشترین سه‌رده‌می دارای خۆیدا بووه. هاوته‌ریب به‌م كێشانه حكومه‌ت له‌هه‌ردوو بلۆكی كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ ڕێگری ئاشكرای له داناگاز ده‌كرد،سه‌ره‌تا ڕووبه‌ری كاركردنی بلۆكی كۆرمۆری له نزیكه‌ی 300 كیلۆمه‌تر دووجاوه كه‌مكرده‌وه بۆ 135كیلۆمه‌تری دووجاو به‌شه جیاكراوهكهی به‌ناوی بلۆكی خۆرهه‌ڵاتی كۆرمۆر ناوزه‌ند كرد‌و وه‌كو بلۆكێكی نوێی كراوه ناساندی بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته كۆمپانیای تر ،ئه‌مه‌ش بواری كاركردنی داناگازی به‌رته‌سك كرده‌وه‌و بلۆكه‌كه‌ی تریش ههرلهسهرههمان كێڵگه‌ی گازه ،له بلۆكی چه‌مچه‌ماڵیش به‌هه‌مان شێوه بوار بهداناگاز نه‌درا پڕۆژه‌ی شاری گاز جێبه‌جێبكات كه گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی پیشه‌سازی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بوو ،بڕیار بوو له ئه‌یلولی 2009 به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كه دابنرێت به‌به‌های زیاتر له 40 ملیار دۆلار له‌ماوه‌ی ده ساڵدا،هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وكات پارتیان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد نایه‌وێت ئه‌و پڕۆژهگهورهیه له ناوچه‌ی جێنفوزی یه‌كێتی بێت و ته‌رازووی وزه له هه‌رێمی كوردستان به‌لای زۆنی سه‌وزدا بشكێته‌وه ،هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگریانه له سێ سكاڵادا دۆڕاو باجی قورسی دا به‌ڵام به ئێستاشه‌وه ڕوون نه‌بوو هۆكاری ئه‌م ڕێگریانه چین؟،هه‌ر پێشكه‌وتنێك له كه‌رتی گازی كوردستان و به‌ستنه‌وه‌ی به پڕۆژه‌ی هێڵی نابۆكۆ كه له بنه‌ڕه‌تدا ڕكابه‌ری هێڵی گازی ڕووسی ئه‌وروپی بوو و وای له توركیاش ده‌كرد چیتر پێویستی به‌گازی ئێران نه‌بێت ،و پێگه‌ی ئیمارات و توركیای له جیۆپۆله‌تیكی ووزه‌دا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌كرد ،ئیمارات و توركیاش ڕكابه‌ری نفوز و هه‌ژموونی ئێرانن له ناوچه‌كه ،له پشت په‌رده‌وه پڕۆژه‌كه زۆر له قه‌باره‌ی پێگه‌ی هه‌رێم گه‌وره‌تر بوو ئێران و ڕووسیا هه‌روا به‌ئاسانی لێنه‌گه‌ڕاون له زۆنی جێنفوزی ئێرانه‌وه دژبه‌ره‌كانی خۆی (توركیا‌و ئیمارات) لهبهرژهوهندیهكانی بده‌ن. هه‌موو ئه‌مانه دانا گازی خسته دۆخێكه‌وه له 2013 له دادگای ته‌حكیمی نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار بكات دژی نه‌دانی شایسته دارایه‌كانی و له نۆڤه‌مبه‌ری 2015 دادگا بریاری دا حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 100 ملیۆن دۆلار له ماوه‌ی مانگێك وه‌ك قه‌ره‌بوو بداته داناگاز و دواتر بڕی 1ملیار‌و 980ملیۆن دۆلاری تریشی وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ داناگاز دیاری كرد و دواتریش هه‌مان دادگا 121 ملیۆن دۆلاری تری وه‌ك سودی دره‌نگكه‌وتنی شایسته‌كانی دیاری كردوو به‌گشتی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌وته ژێرقهرهبوی 2ملیار‌و 200ملیۆن دۆلاره‌وه،پاشان داناگاز سكاڵایه‌كی تری تۆماركرد له نیسانی 2017 له دادگای یه‌كگرتووی واشنتۆن وداوای 26ملیار‌و 500ملیۆن دۆلاری وه‌ك قه‌ره‌بووی ڕێگری له پڕۆژه‌كانی كرد و له مانگێك پێش ڕیفراندۆمی هه‌رێم بارزانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هه‌رێم سه‌ردانی ئیماراتی كردوو وپاشان داناگاز و حكومه‌تی هه‌رێم ڕێككه‌وتن لهسهركشانهوهی سكاڵاكه‌ی واشنتۆن و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی نوێیان واژۆ كرد كه دانا غاز به ڕێكه‌وتننامه‌ی (التسویه) واته پاكتاو ناوی ده‌بات له مانگی ئابی 2017له له‌نێوان داناگاز و حكومه‌تی هه‌رێم واژۆ كرا و بریتیه له : 1-حكومه‌تی هه‌رێم ملیارێك دۆلار ده‌داته داناگاز له كۆی 2 ملیار‌و 200 ملیۆن و دواتر بڕی ملیار‌و 200 ملیۆنه‌كه‌ی تر به‌شێوه‌ی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی كۆندێنسه‌یت و ئێل پی جی ده‌داته‌وه 2-دووباره سنوری بلۆكی كۆرمۆر دیاری ده‌كرێته‌وه‌و هه‌ردوو ناوچه‌ی 19 و20 ده‌خرێته سهربلۆكهكه به جۆرێك سنوره‌كه‌ی فراوانتر ده‌بێت له سنوری پێشوتری بلۆكهكهو كۆتای به بلۆكی خۆرهه‌ڵاتی كۆرمۆر دێت. 3-گرێبه‌ستی داناگاز و حكومه‌تی هه‌رێم 12 سالی تر درێژ ده‌كرێته‌وه تا ئه‌پریلی 2049 و گرێبه‌ستی پێشتر له ئه‌پریلی 2037 كۆتای ده‌هات 4-نرخی پشكی داناگاز و هاوبه‌شه‌كانی له هه‌ردوو كێڵگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و كۆرمۆر زیاتر ده‌كرێت 5- حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو كۆسپه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه پێدانی كێڵگه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و كۆرمۆر لاده‌بات 6-حكومه‌تی هه‌رێم ئیلزام ده‌كات به دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ‌و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی گازی به‌رهه‌م هاتوو ئه‌گه‌ر له‌سه‌رووی پێداویستی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه بوو،ئه‌م مه‌رجه هاوبه‌شه‌كانی پڕۆژه‌ی نابۆكۆ لێی سودمه‌ندن كه ئێستا كۆمپانیای بۆتاشی توركیشی تێدایه . 7-تا كۆتای هاتنی قه‌رزه‌كان و وه‌رگرتنی شایسته‌كانی پاره‌ی فرۆشتنی هه‌ردوو به‌رهه‌می كۆندێنسه‌یت و ئێڵ پی جی (غازی ماڵان) بۆ داناگازهو له كۆتای پاكتاوی قه‌رز و شایستهكانیدا جارێكی‌تر حكومه‌تی هه‌رێم و داناگاز له‌سه‌رپشكی داناگاز له هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه ڕێكده‌كه‌ون به‌م جۆره له مانگی ئابی 2017 وه داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم له كێڵگه‌ی كۆرمۆر بوه سفر و دواتر كۆمپانیاكه ده‌ستی كرده‌وه به په‌ره‌پێدان له كێڵگه‌كه‌و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بڕی 250 ملیۆن دۆلار قه‌رزی له سندوقی گه‌شه‌پێدانی ئه‌مریكی وه‌رگرت بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌ی كۆرمۆر 250 كه ئامانج لێی زیادكردنی به‌رهه‌مه به‌ڕێژه‌ی 250 ملیۆن پێ سێجا ڕۆژانه‌و گه‌یشتنه به سه‌روی 700 ملیۆن پێ رۆژانه له 2023و ئێستاش سه‌رقاڵی پلانی كۆرمۆر 500ه كه توانای 500 ملیۆن پێ سێجای تر ده‌خاته سهربهرههمهێنان تا ساڵی 2025و توانای گشتی كێڵگه‌كه ده‌گاته سه‌روی ملیارێك و 250 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانه و به‌رامبه‌ره به 35 ملیۆن مه‌تری ڕۆژانه ،تا ئێستا بڕی سه‌رمایه‌گوزاری داناگاز و هاوبه‌شه‌كانی گه‌یشتوه‌ته 2ملیار‌و 200 ملیۆن دۆلار له كێڵگه‌ی كۆرمۆر و هاوتای ئه‌و پاره‌یه‌ش قه‌ره‌بویان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه ،دواین ڕاپۆرتی پیرل بترۆلیۆم یه‌ده‌گی دڵنیای كێڵگه‌ی كۆرمۆر به 8 تریلیۆن و 512 ملیار پێ سێجا گازخهمڵاندووه كه ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌هۆی لكاندنی ناوچه‌كانی 19 و 20 به بلۆكی كۆرمۆره‌وه یه‌ده‌گه‌كه بگاته دوو ئه‌وه‌نده ،هاوكات یه‌ده‌گی كۆندێنسه‌یتی(مادده‌ی چڕبوه‌وه)ی ئه‌وبه‌شه‌ی كێڵگه‌كه‌ی به 191 ملیۆن به‌رمیل خه‌مڵاندوه به‌رامبه‌ره به1ملیار‌و حه‌وت سه‌دملیۆن به‌رمیل نه‌وت ( یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو هاوتای 0،935به‌رمیل كۆندێنسهیته). له ئێستادا كۆمپانیای كاری نزیك له پارتی سه‌رقاڵی بنیات نانی بۆڕی گازه له هه‌ولێره‌وه بۆ دهۆك وئامانجی دوورمه‌ودا لێی به‌ستنه‌وه‌یه‌تی به بۆڕی گازی توركیاوه له شیرناخ و به پێی پلانه‌كه‌ی داناگاز به‌رهه‌می ساڵانه‌ی گاز له كێڵگه‌كه ده‌گاته 13 ملیار مه‌تر ساڵانه ،تا ئێستاش داهاتی به‌رهه‌مه‌كانی كۆندێنسه‌یت و ئێڵ پی جی ده‌ڕواته‌وه بۆ داناگاز و كۆندێنسه‌یت حكومه‌تی هه‌رێم دهیكڕێتهوهو ڕاسته‌وخۆ به پێی نرخی ڕۆژ پاره‌كه‌ی ده‌دات و به‌رهه‌می ئێڵ پی جی ( غازی شل) داناگاز خۆی دهیفرۆشێت و له ئێستادا كۆمپانیای ساوس كوردستان ده‌یكڕێته‌وه و ده‌بێت پێشه‌كی مانگانه 10 ملیۆن دۆلار بخاته سه‌ر حسابی داناگاز ئه‌وكات ده‌توانێت رۆژانه 1050 تۆن باربكات. تێبینی یه‌ك مه‌تر سێجا گازی سروشتی = 35.315 پێ سێجا یه‌ك تۆن ئێل پی جی =1000 كیلۆ =1960 لیتر یه‌ك كیلۆ گازی ماڵان =1.96 لیتر
راپۆرت: درەو دوای (10 ساڵ) چاوەڕوانی، دواجار ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق، بڕیاری كۆتایی خۆی لەبارەی پرسی "ئابوری سەربەخۆ"ی هەرێم راگەیاند، بەپێی ئەم بڕیارە چیتر هەرێم بۆی نییە بەبێ ئاگاداری بەغداد نەوت هەناردە بكات‌و دەبێت نەوتەكەی رادەستی بەغداد بكات، ئەم بڕیارە گورزێكی گەورەی دا لە سەرچاوەی سەرەكی داهاتی حكومەتی هەرێم، گورزێك كە رەنگە بۆ هەمیشە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداد بباتە قۆناغێكی نوێوە، وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. راگرتنی هەناردەی نەوت دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كە بەرزترین دەسەڵاتی یاساییەو حوكمەكانی تانەیان لێ نادرێت، لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەشێوەی سەربەخۆ (واتە بەبێ رەزامەندی حكومەتی ناوەندیی لە بەغداد)، حوكمی كۆتایی خۆی راگەیاند. كورتەی حوكمەكەی دادگای فیدڕاڵی ئەمەیە: • نادەستوریبوونی یاسای ژمارە (22)ی ساڵی 2007 نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستان‌و هەڵوەشاندنەوەی. • پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە (رادەستكردن تەواوی بەرهەمی نەوتی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكانی تر، كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم نەوتیان لێ دەردەهێنێت)و رادەستكردنی بە حكومەتی فیدراڵی. • سكاڵاكار مافی ئەوەی هەیە بەدواداچوون بكات بۆ پەچەڵكردنەوەی ئەو گرێبەستە نەوتیانەی كە حكومەتی هەرێم‌و نوێنەرەكەی سكاڵالێكراو (وەزیری سامانە سروشتییەكان) لەگەڵ لایەنە دەرەكی‌و دەوڵەتو كۆمپانیاكان سەبارەت بە دۆزینەوەی نەوت‌و دەرهێنانی‌و هەناردەكردن‌و فرۆشتنی ئیمزای كردووە. • پابەندكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوەی رێگا بە وەزارەتی نەوتی عێراق‌و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بدات پێداچونەوە بە هەموو ئەو گرێبەستە نەوتییانەدا بكەن كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرباری هەناردەكردن‌و فرۆشتنی نەوت‌و غاز، ئیمزای كردوون، بەمەبەستی وردبینیكردنیان‌و دیاریكردنی مافە داراییەكانی كە لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمدایە، هەروەها پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیدا دیاری بكرێت، بەجۆرێك گەیشتنی بە هاوڵاتیانی پارێزگاكانی هەرێم گەرەنتی بكات. چیرۆكی ئەم سكاڵا یاساییە لە 2012 حكومەتی عێراق لە دادگای باڵای فیدراڵی، سكاڵایەكی یاسایی لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەكانو حكومەتی هەرێم تۆماركرد، لەبارەی نایاسایبوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم. راگەیاندنی حوكمی كۆتایی لەبارەی ئەم كەیسە، لەكاتی خۆیدا بەهۆی نێوەندگیری سیاسییەوە راوەستا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق ئامادە نەبوو لەسەر ئەم سكاڵایە شایەتی بدات، لە قۆناغی دواتریشدا بەهۆی تێكچوونی نیسابی یاسایی دادگای فیدراڵییەوە، دادگا نەیتوانی حوكمی خۆی دەربكات. ساڵی رابردوو، بەمەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، لایەنەكان لەسەر چارەسەركردنی كێشەی نیسابی یاسایی دادگا رێككەوتن، چونكە بەبێ كارابونەوەی ئەم دادگایە، نەدەتوانرا هەڵبژاردن ساز بكرێت، بەمشێوەیە دادگای فیدراڵی كەوتەوە سەر كارەكانی خۆی. بۆچی لەم كاتەدا ؟ دەركردنی حوكمی یاسایی لەبارەی سكاڵایەكی یاسایی كە ساڵی 2012 تۆماركراوە، لەم كاتەدا، بەدور نییە لە بارودۆخی سیاسی ئێستا. لایەنە كوردییەكان بەدیاریكراویش (پارتی‌و یەكێتی)، دابەشبوون بەسەر ناكۆكییە ناوخۆییەكانی ماڵی شیعەدا، پارتی لایەنی موقتەدا سەدری گرتووە، یەكێتیش لەگەڵ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیدایە. بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بەمدواییە سەردانی هەولێری كردووەو لەوێ هۆشداری بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی داوە، نەبن بە لایەنگر لەناو كێشەی لایەنە شیعەكان. گەمەكردنی پارتی لەسەر هێڵی ململانێ ناوچەییەكان، هەرێمی كوردستانی خستە ژێر گوشاری ئێرانەوە، هەندێك پێیانوایە بڕیاری ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، بەشێكە لەم گوشارانە. قەدەغەكردنی هەناردەی نەوتی هەرێم لەكاتێكدایە، بەمدواییە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا بەشێوەیەكی كتوپڕ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی بانگهێشتی ئەنكەرە كرد‌و لەوێ دوای هەناردەكردنی غازی هەرێمی كوردستانی لێ‌كرد. توركیا غازی سروشتی لە ئێران دەكڕێت، دۆزینەی سەرچاوەیەكی تری دابینكردنی (غاز) لە هەرێمی كوردستانەوە، گورزێكی گەورە دەبێت بۆ ئابوری ئێران، ئابورییەك كە خۆی لە بنەڕەتەوە بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە لە لێواری داڕمان نزیكبوەتەوە. پێشبینەیەكی یاسایی ! ناڕەزایەتی حكومەتی عێراق لەبارەی فرۆشتنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نوێ نییە، ساڵی 2015 حكومەتی بەغداد بۆ یەكەمجار لە دادگای (تێكساس)ی ئەمریكا سكاڵای لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم بەشێوەی سەربەخۆ تۆماركردووەو سكاڵاكەی بردەوە. لەپاڵ ئەمەدا حكومەتی بەغداد لە دادگای پاریس سكاڵایەكی یاسایی زۆر گەورەتری لەسەر توركیایە سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم تۆمار كردووه كە بەهاكەی (26 ملیار) دۆلارە. ئەمە سكاڵایەكە كە حكومەتی عێراق لەسەر توركیای تۆماركردووە بەهۆی ئەوەی، بەبێ رەزامەندی بەغداد، نەوتی هەرێمی كوردستان بەناو بۆری عێراقدا دەگوازێتەوە بۆ بەندەری جیهان. عێراق لە سكاڵاكەیدا، حكومەتی توركیای تۆمەتبار كردووە بەوەی پێشێلی رێككەوتنەكانی نێوان هەردوو وڵاتی كردووە، رێككەوتنێك كە سەرەتاكەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1946و دووجار نوێكراوەتەوە كە دواینجاریان لە ساڵی 2010دا بووە كاتێك حسێن شەهرستانی وەزیری نەوتی عێراق بووە. دوای دەرچوونی حوكمەكەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی، یەكلایبوونەوەی كەیسی دادگای پاریس نزیكتر دەكاتەوە، لەسەردەمی كابینەی پێشووی حكومەتی عێراقدا بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، وادەی یەكلابونەوەی كەیسەكە لە دادگای پاریس كۆتایی هات، بەڵام عەبدولمەهدی لەسەر داوای مەسعود بارزانی‌و فشارەكانی توركیا، بەلاداخستنی دۆسیەكەی دواخست. ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق یەكێك لەو كەسانەیە كە ئاگاداری وردەكاریی ئەم دۆسیەیە، "حاجی ئەحمەد" لە 13ی ئایاردا یاداشتێكی ئاڕاستەی هەریەكە لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم‌و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم كردووە. لەو نوسراوەدا، حاجی ئەحمەد باسی لەوەكردووە، وەفدێكی پەرلەمانتارانی سوننە، لە توركیا چاویان بە ژمارەیەك بەرپرسی باڵای توركیا كەوتووە، یەكێك لەوانە (یاسین ئەقتای) جێگری رەجەب تەیب ئەردۆغان بووە لەناو پارتی داد‌و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا. بەگوێرەی یاداشتەكەی حاجی ئەحمەد، وەفدە پەرلەمانییەكەی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی توركیا باسیان لە راگرتنی پرۆسەی هەناردەی نەوتی هەرێم كردووە، یاسین ئەقتای جێگری ئەردۆغان پێی وتوون، توركیا دەیەوێت لەگەڵ عێراق بگاتە رێككەوتن، ئەگەر عێراق سكاڵاكەی لەسەر توركیا لە دادگای پاریس بكێشێتەوە، ئەوا ئەنكەرە هەناردەی نەوتی هەرێم رادەگرێت. یەكلابونەوەی سكاڵاكەی عێراق لەسەر توركیا لە دادگای پاریس، سەرباری سزا داراییەكەی، توركیا لەسەر ئاستی جیهانو لەبەرچاوی كۆمپانیا گەورەكان دەخاتە ژێر گومانەوە، بەوپێیەی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكانی بواری نەوتی پێشێل كردووە، ئەمە ئەو بابەتەیە كە توركیا لێی دەترسێت‌و رەنگە دواجارو لەچوارچێوەی رێككەوتنێكدا لەگەڵ عێراق، حكومەتی هەرێمی تێدا بكات بە قوربانیی. چارەنوسی ئابوری سەربەخۆ ! ساڵی 2014 حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا نەوت بەشێوەی سەربەخۆ بفرۆشێت، ئەمە ناوی لێ‌نرا "ئابوری سەربەخۆ"، بەهۆی ئەم بڕیارەوە لەوكاتەوە تاوەكو ئێستا حكومەتو خەڵكی هەرێم زیاتر لە (100 ترلیۆن) دیناری زیانی ئابورییان بەركەوتووە، چۆن ؟ پێش بڕیاری ئابوری سەربەخۆ، لەچوارچێوەی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراقدا مانگانە لە بەغدادەوە (ترلیۆنێك‌و 200 ملیار) دینار بۆ هەرێم دەهات، لە ساڵی 2013دا، واتە ساڵێك بەرلەوە هەرێم بڕیار لەسەر ئابوری سەربەخۆ بدات، بڕی (15 ترلیۆن‌و 338 ملیار) دینار لەبەغداوە بۆ هەرێم رەوانەكراوە، واتە هەر مانگێكی ئەو ساڵە، هەرێمی كوردستان (ترلیۆنێك‌و 278 ملیار) دیناری لە بەغداد وەرگرتووە. بەڵام كۆتایی 2013 كاتێك حكومەتی هەرێم بڕیار لەسەر فرۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ دەدات، بەغداد لە سەرەتاكانی 2014دا ئیتر بەشە بودجەی هەرێم رادەگرێت، ئەوكات حكومەتی هەرێم دەیوت ئاستی هەناردەكردنی نەوت لە مانگێكدا بۆ یەك ملیۆن بەرمیل بەرزدەكاتەوە. بەپێی راپۆرتی راپۆرتێكی فەرمانگەی توێژینەوەی پەرلەمانی عێراق، هەرێمی كوردستان لە (2014 بۆ 2019) بەبڕی (40 ملیار‌و 703 ملیۆن) دۆلار، واتا (47 ترلیۆن و 961 ملیار) دینار، نەوتی فرۆشتووە، بەڵام لەو ماوەیەدا بڕی زیاتر لە (62 ترلیۆن) دیناری پشكی خۆی لەبودجەی عێراق لەدەستداوە، چۆن ؟ • لە ساڵی 2014 بۆ 2019 پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (75 ترلیۆن و 514 ملیار و 843 ملیۆن) دینار بووە، بەڵام لەو بڕە تەنیا (13 ترلیۆن و 370 ملیار‌و 533 ملیۆن) دیناری بۆ هاتووەو ( 62 ترلیۆن و 171 ملیار‌و 310 ملیۆن) دیناری لێبڕدراوە بەهۆی ئەوەی نەوتەكەی رادەستی بەغداد نەكردووە. واتا حكومەتی هەرێم لەو پێنج ساڵەدا بەبەهای (47 ترلیۆن) دینار نەوتی فرۆیشتووە، بەڵام (62 ترلیۆن) دینار پشكی خۆی لەدەستداوە لە پرۆژە بودجەی عێراقدا. ئەمە لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێم پێش پرۆسەی ئابوری سەربەخۆ قەرزدار نەبوو، بەڵام لەدوای راگەیاندنی پرۆسەی ئابوری سەربەخۆوە لە 2014 تا ئێستا 2019 بڕی قەرزەكانی گەیشتە (27 ملیار و 549 ملیۆن و 958 ملیۆن) دۆلار، كە بە پارەی عێراقی دەكاتە (40 ترلیۆن ) دینار، لەو بڕە (8 ملیار‌و 966 ملیۆن) دۆلاری پاشەكەوتی موچەی موچەخۆرانە كە دەكاتە (13 ترلیۆن) دینار، واتا سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ ( 40 ترلیۆن) دینار قەرزی خستوەتە سەر شانی حكومەتی هەرێم. لەلایەكی تر بەهۆی مامەڵەی نەوت و گازەوە، حكومەتی هەرێم تائێستا زیاتر لە (2 ترلیۆن و 500 ملیار) دیناری لە دادگاكان‌دا بە كۆمپانیاكانی نەوت و گاز دۆڕاندووە: • رۆژی 2ی تەموزی 2015، كۆمپانیای دانەگاز بڕی (ملیارێك و 980 ملیۆن) دۆلاری لە دادگای لەندەن لە حكومەتی هەرێم بردەوە. • رۆژی 14ی شوباتی 2017 بۆ جاری دووەم كۆمپانیای دانەگاز لە دادگای لەندەن بڕی (121 ملیۆن) دۆلاری لە حكومەتی هەرێم بردەوە. كۆی ئەو پارانەی كە حكومەتی هەرێم بە كۆمپانیای دانەگازی دۆڕاندووە دەكاتە (2 ملیار‌و 101 ملیۆن) دۆلار، ئەم پارەیە ئەوكات بە دیناری عێراقی دەیكردە (2 ترلیۆن و 500 ملیار) دینار. واتە كۆی زیانی ئابوری كە بەهۆی سیاسەتی نەوتەوە بەر هەرێمی كوردستان كەوتووە، بەهاكەی زیاتر لە (100 ترلیۆن) دینارە، بەمشێوەیە: • (62 ترلیۆن) دینار پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق بەهۆی رادەستنەكردنی نەوتەوە بەغداد بڕیویەتی. • 2014 بۆ 2019 حكومەتی هەرێم (40 ترلیۆن) دینار قەرزدار بووە. • (2 ترلیۆن و 500 ملیار) دینار بەهای ئەو كەیسانەی كە حكومەتی هەرێم لە دادگاكان بە كۆمپانیاكانی نەوت‌و غازی دۆڕاندووە. • بەمدواییە كەیسێكی تر لە دادگای لەندەن لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان یەكلابووەوە، ئەمە تایبەت بوو بە سكاڵایەكی كۆمپانیای (داینا سیتی پترلیۆم)، دادگای لەندەن بەهۆی ئەوەی نەیتوانی ئەوە یەكلابكاتەوە ئایا هەرێم بۆی هەیە بەشێوەی سەربەخۆی نەوت بفرۆشێت یاخود نا، حوكمدانی لەبارەی ئەم كەیسە گەڕاندەوە بۆ دادگاكانی عێراق، ئێستا‌و دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی، داینا سیتی دەتوانێت كەیسەكەی خۆی یەكلا بكاتەوەو قەرەبووەكانی لە حكومەتی هەرێم وەربگرێت.
(درەو): دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كە بەرزترین دەسەڵاتی یاساییەو حوكمەكانی تانەیان لێ نادرێت، لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، حوكمی كۆتایی خۆی دەركرد. كورتەی حوكمەكە ئەمەیە: • نادەستوریبوونی یاسای ژمارە (22)ی ساڵی 2007 نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستان‌و هەڵوەشاندەوەی. • پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە (رادەستكردن تەواوی بەرهەمی نەوتی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكانی تر، كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم نەوتیان لێ دەردەهێنێت‌و رادەستكردنی بە حكومەتی فیدراڵی). • سكاڵاكار مافی ئەوەی هەیە بەدواداچوون بكات بۆ پەچەڵكردنەوەی ئەو گرێبەستە نەوتیانەی كە حكومەتی هەرێم‌و نوێنەرەكەی سكاڵالێكراو (وەزیری سامانە سروشتییەكان) لەگەڵ لایەنە دەرەكی‌و دەوڵەتو كۆمپانیاكان سەبارەت بە دۆزینەوەی نەوت‌و دەرهێنانی‌و هەناردەكردن‌و فرۆشتنی ئیمزای كردووە. • پابەندكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوەی رێگا بە وەزارەتی نەوتی عێراق‌و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بدات پێداچونەوە بە هەموو ئەو گرێبەستە نەوتییانەدا بكەن كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرباری هەناردەكردن‌و فرۆشتنی نەوت‌و غاز، ئیمزای كردوون، بەمەبەستی وردبینیكردنیان‌و دیاریكردنی مافە داراییەكانی كە لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمدایە، هەروەها پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیدا دیاری بكرێت، بەجۆرێك گەیشتنی بە هاوڵاتیانی پارێزگاكانی هەرێم گەرەنتی بكات.
درەو: لەسەر پێشنیازی مەسرور بارزانی پارتی رێبەر ئەحمەدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندیدكردووە. ئەمە دوای دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری دێت لە خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق. رێبەر ئەحمەد كە باوكی لە پرۆسەی جینۆسایدكردنی (8 هەزار) بارزانییەکان لە ساڵی 1983دا زیندەبەچاڵكراوە، خەڵكی گوندی (هەرن)ی سەربە ناحیەی دینارتەی زێبارییەكانە، بەردەوام سێبەری مەسرور بارزانی بووە لە دەزگای پاراستن و پاشان ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەكانی پارتی. لەدوای درووستبوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رێبەر ئەحمەد وەك وەزیری ناوخۆ و كەسی دووەمی نزیك لە مەسرور بارزانی دەركەوت، بەتایبەت لە سەرپەرشتیكردنی پرۆسەی روبەرووبنەوەی كۆرۆناو كەرەنتین. پرسیارەكە ئەوەیە، مەسعود بارزانی لە دوو گەڕداو بە دوو كاندید (فوئادا حسێن و هۆشیار زێباری) نەیتوانی لە بافڵ تاڵەبانی بباتەوە، ئایا بارزانی كوڕ (مەسرور بارزانی) دەتوانێت بە (رێبەر ئەحمەد)ەوە بەسەر كاندیدەكەی بافڵ تاڵەبانی سەرکەوێت. ئێستا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بۆ بارزانی و تاڵەبانی لەبەردەم سێ سێناریۆدایە: سیناریۆی یەكەم: بارزانی و تاڵەبانی رێكبكەون لەسەر كاندیدێكی هاوبەش لەدەرەوەی ئەم دوو كاندیدە فەرمیە (بەرهەم ساڵح و رێبەر ئەحمەد) كاندیدێكی تر كە رەزامەندی هەردوولایانی لەسەر بێت، كە ئەمە بۆچونی لایەنە شیعی و سونیەكانیشە و دەیانەوێت كورد بە یەك كاندید بەشدار بێت. سیناریۆی دووەم: بارزانی و تاڵەبانی هەریەكەو كاندیدی خۆی بباتە ناو پرۆسەكەوەو هاوشێوەی (2018) كە بافڵ تاڵەبانی بە بەرهەم ساڵح و مەسعود بارزانی بە فوئاد حسێنەوە چوونە ناو پرۆسەكەوە. سیناریۆی سێیەم: یەكێتی كاندیدی خۆی لەبەرامبەر چەند پۆستێكی دیكەی هەرێم و بەغداد بكشێنێتەوە لەبەرامبەر كاندیدەكەی پارتی، چونكە لەلایەك پارتی رێككەوتنی هەیەو لەگەڵ (سەدرو حەلبوسی) بەشێك لە دەنگەكانی مسۆگەرەو لەلایەكی تریش نوری مالیکی و بەشێك لە چوارچێوەی هەماهەنگی داوای گۆڕینی كاندیدەكەی یەكێتی (بەرهەم ساڵح) دەكەن و بە روونی رایان گەیاندووە كە دەنگی پێنادەن. سیناریۆی چوارەم: پارتی كاندیدەكەی خۆی بكشێنێتەوە لەبەرامبەر پۆستی پارێزگاری كەركوك یان رێككەوتن و پێكەوەیی بوونیان لە پرۆسەی نەوت و غاز و هەڵبژاردن و كێشەكانی دیكەی هەرێم. سیناریۆی پێنجەم: بارزانی سوورە لەسەر ئەوەی نابێت بەرهەم ساڵح ببێتە سەرۆك كۆمار، یەكێتی بەرهەم ساڵح بكشێنێتەوە، لەبەرامبەردا پارتی ئامادەیە كاندیدەكەی خۆی بكشێنێتەوەو لە هەرێمی كوردستان و پۆستەكانی دیكەی عێراقیش یەكێتی شەریك بكات.
درەو: مەسعود بارزانی لە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی‌دا رایگەیاندووە موستەحیلە بەرهەم ساڵح ببێتەوە سەرۆك كۆماری عێراق و كۆتایی هاتووە" ئەمڕۆ بەسەر پەرشتی مەسعود بارزانی مەكتەبی سیاسی پارتی لە كاتژمێر (2 بۆ 4:30)ی پاشنیوەڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام كۆبوەوە. سەرچاوەیەكی باڵای پارتی بە (درەو)ی راگەیاند لە كۆبونەوەكەدا مەسعود بارزانی زۆر توڕەو نیگەران بووە لە دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری و رایگەیاندووە ئەو بڕیارە بڕیارێكی سیاسی بووەو دژی من بووە نەك هۆشیار زێباری، ئەو هەنگاوە بە هەوڵی بەرهەم ساڵح بووەو بۆیە بەهیچ شێوەیەك نابێت پۆستی سەرۆك كۆمار بدرێتەوە بەرهەم ساڵح. بارزانی فەرمانی كردووە هەرچی كارتێكی فشارە لە دژی یەكێتی بەكار بهێندرێت و بۆ ئەو مەبەستەش نێچیرڤان بارزانی راسپاردووە بۆ گفتوگۆكان لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان و دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بۆیە پارتی ئەم كارتە بەرامبەر بە یەكێتی بەكاردەهێنێت و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رابگەیەنێت. لە كۆبونەوەكەدا مەسرور بارزانی رایگەیاندووە ئەوەی كراوە جێگەی قبوڵكردن نیەو موستەحیلە رێگە بدەین بەرهەم ساڵح ببێتەوە بە سەرۆك كۆمار. دوێنێ دادگای فیدراڵی بە فەرمی هۆشیار زێباری لە خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دوورخستەوە، لەسەر پێشنیازی مەسرور بارزانی رێبەر ئەحمەد بووە كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.
راپۆرتی: درەو هەرێمی کوردستان دابەشکراوە بۆ (57) بلۆکی گەڕان و پشکنین بۆ وەبەرههێنانی نەوت و گاز، کە دابەشبوون بەسەر پارێزگاکانی (پارێزگای هەولێر بە ڕێژەی (21%)، پارێزگای سلێمانی بەڕێژەی (21%)، پارێزگای دهۆک بە سنوری پارێزگای موسڵیشەوە (32%) و سنوری ناوچەی گەرمیان بە بلۆکەکانی سنوری ناوچە جێناکۆکەکانیشەوە (26%)) بلۆکانی بەردەکەوێت. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە (56) بلۆکیاندا گرێبەستی لەگەڵ نزیکەی (40) کۆمپانیای بیانی کردووە، لە سەرجەم بلۆکەکاندا پشکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (20% - 25%) تێپەڕ ناکات. لە هەرێمی کوردستاندا تەنها (9) بلۆکی نەوتی لە قۆناغی بەرهەمهێناندان. کە (7) بلۆکیان دەکەونە پارێزگای هەلێر و دهۆكەەوە و رێژەی (92.7%) هەموو بەرهەمی نەوتی هەرێم پێک دەهێنن و (7.2%)ی دەكەونە سنوری سلێمانی و گەرمیانەوە. یەکەم: دابەشبوونی جوگرافی بلۆکە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان هەرێمی کوردستان دابەشکراوە بۆ (57) بلۆکی کانزایی (نەوت و گاز) کە (17) بلۆکیان کەوتووەتە سنوری ناوچە جێناکۆکەکانەوە (بەڵام لە سنوری دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمدان)، بە شێوەیەکی گشتی ئەو بلۆکانە بەسەر ناوچەو پارێزگاکانی هەرێمدا دابەشبوون بەجۆرێک (پارێزگای هەولێر (12) بلۆک، پارێزگای سلێمانی (12) بلۆک، پارێزگای دهۆک بە سنوری پارێزگای موسڵ یشەوە (18) بلۆک و سنوری ناوچەی گەرمیان (15) بلۆک)ن. (بڕوانە چارتی ژمارە (1) و نەخشەی ژمارە (1)) بڕوانە چارتی ژمارە (1) نەخشەی ژمارە (1) وردەکاری دابەشبوونی جوگرافی بلۆکە نەوتییەکان 1. بلۆكی تاوكێ: لە پارێزگای دهۆک، ده‌كه‌ویته قه‌زای زاخۆوهو به‌گشتی ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌زاكه ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (594) كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی (1.9) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 2. بلۆكی سەنتەری دهۆك: باكوری شاری دهۆك و ناوه‌ڕاستی پارێزگاكه ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (600) كیلۆمه‌تر دووجایه. 3. بلۆكی سلێڤانی: لە پارێزگای دهۆک، خواروی قه‌زای زاخۆ تا سه‌ر ده‌ریاچه‌ی موسڵ ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (700) كیلۆمه‌تر دووجایه. 4. بلۆكی سندی- ئامێدی: لە پارێزگای دهۆک، ئه‌م بلۆكه قه‌زای ئامێدی و ده‌شتی سندی و باكه‌ری قه‌زای زاخۆ ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (2358) كیلۆمه‌تر دووجایه. 5. بلۆكی سه‌رسه‌نگ: لە پارێزگای دهۆک، ناحیه‌ی سه‌رسه‌نگ و سواره‌توكه‌و باكوری خۆرهه‌ڵاتی دهۆك ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (1085) كیلۆمه‌تر دووجایه‌و پێشبینی بڕی (2) ملیار یه‌ده‌گی نه‌وتی دەکرێت لەم بلۆکەدا. 6. بلۆكی بیر بههر: لە پارێزگای دهۆک، باكوری شاری دهۆك ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ری (350) كیلۆمه‌تر دووجایه و به پێی ڕاپۆرتی و گوڵف كیستۆن بڕی (1.9) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 7. بلۆكی شێخ ئادی: لە پارێزگای دهۆک، ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شاری دهۆك و باكوری شێخان و ڕووبه‌ری (180) كیلۆمه‌تر دووجا ده‌گرێته‌وه بڕی (1.9) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه ده‌گی تێدایه. 8. بلۆكی دهۆك: قه‌زای مه‌ركه‌زی دهۆك و باشوری شاری دهۆك و قه‌زای سمێل ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (162) كیلۆمه‌تر دووجایه. بڕی (2.2) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 9. بلۆكی ئه‌لقوش: لە پارێزگای دهۆک، ده‌كەوێته خوارووی شاری دهۆك و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (331) كیلۆمه‌تر دووجایه. 10. بلۆكی ئه‌تروش: لە پارێزگای دهۆک، ناحیه‌ی ئه‌تروش له پارێزگای دهۆك ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (269) كیلۆمه‌تر دووجایە و بڕی (3) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه. 11. بلۆكی شێخان: لە پارێزگای دهۆک، قه‌زای شێخان ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (283) كیلۆمه‌تر دووجایه‌و یه‌ده‌گی نه‌وتی شێخان بە نزیكه‌ی (10.5) ملیار به‌رمیل مەزەندە دەکرێت. 12. بلۆكی عه‌ین سه‌فنی: ناوچه‌ی عه‌ین سه‌فنی له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (840) كیلۆمه‌تر دووجایه بڕی یه‌ك ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 13. بلۆكی دینارته: لە پارێزگای دهۆک، ناوچه‌ی میرگه‌سورو بارزان و سه‌روی ئاكرێ و شیلادزێ ده‌گرێته‌وه و (1139) كیلۆمه‌تر دووجایه. 14. بلۆكی ئاكرێ بجیل: لە پارێزگای دهۆک، قه‌زای ئاكرێ و ناحیه‌ی بجیل تا ده‌ربه‌ندی بێخمه ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (889) كیلۆمه‌تر دووجایه‌و بڕی زیاتر لە یەک ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 15. بلۆكی ڕوڤیا: لە پارێزگای دهۆک، سه‌روی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و خواروی ئاكرێ ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (517) كیلۆمه‌تر دووجایه و بەپێی زانیارییەکان بڕی (1) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 16. بلۆكی سارتا: لە پارێزگای هەولێر، ده‌كه‌وێته ڕۆژاوای ناحیه‌ی مه‌سیف و خواروی ئاكرێ و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (607) كیلۆمه‌تر دووجایه و بڕی (1) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 17. بلۆكی به‌رده‌ڕه‌ش: لە پارێزگای دهۆک، قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (265) كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیت گروپ بڕی (1.5) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 18. بلۆكی باشیك: شارۆچكه‌ی باشیك له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ری (350) كیلۆمه‌تر دووجایه. 19. بلۆكی ئه‌ربیل: ده‌كه‌وێته باكوری خۆراوای هه‌ولێرو ناوچه‌ی به‌ستۆره‌وه و ڕووبه‌ری (313) كیلۆ مه‌تر دووجایه پێشبینی یه‌ده‌گی (1) ملیار به‌رمیل ده‌كرێت. 20. بلۆكی هه‌ولێر ده‌میر دا‌غ: شاری هه‌ولێرو ده‌شتی هه‌ولێر و ڕێگای مه‌خموور و ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (1531) كیلۆمه‌تر دووجایه. 21. بلۆكی هه‌ریر: لە پارێزگای هەولێر، ناحیه‌ی هه‌ریر و باكوری شه‌قڵاوه تا سۆران ده‌گرێته‌وه‌و ڕووبه‌ری (700) كیلۆمه‌ترە، پێشبینی دەکرێت نزیك ملیارێك به‌رمیل نه‌وتی تێدا بێت . 22. بلۆكی پیرمام: لە پارێزگای هەولێر، سه‌نته‌ری ناحیه‌ی پیرمام و سه‌ری ڕه‌ش و سه‌ربه‌ن ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (180) كیلۆمه‌تره. 23. بلۆكی بێتواته: لەپارێزگای سلێمانی، له شارۆچكه‌ی حاجیاواوه ده‌ست پێده‌كات و تا ده‌گاته شارۆچكه‌ی بێتواته و بالیسان و ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (650) كیلۆمه‌تر دوجایە. 24. چۆمان: لە پارێزگای هەولێرەوە، سەرەتا درا بە کۆمپانیای تورکش ئینێرجی، بەڵام دواتر کۆمپانیاکە لەو بلۆکە کشایەوە. 25. هندرێن: لە پارێزگای هەولێر، بە هەمان شێوەی بلۆکی چۆمان درا بە کۆمپانیای تورکش ئینێرجی، بەڵام دواتر کۆمپانیاکە لەم بلۆکەش کشایەوە. 26. بلۆكی شهكرۆك: لەپارێزگای سلێمانی، له ناحیه‌ی خدرانی دوكانه‌وه ده‌ست پێده‌كات نا نزیك شه‌قڵاوه ڕووبه‌ره‌كه‌ی (418) كیلۆمه‌تر دووجایه. 27. بلۆكی سه‌فین: لە پارێزگای هەولێر، له سه‌ر چیای سه‌فینه‌وه تا هیزۆپ ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ری نزیكه‌ی (500) كیلۆمه‌تر دووجایه. 28. بلۆكی بنه باوێ: لە پارێزگای هەولێر، له ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپانه‌وه تا ناوچه‌ی هیران و نازه‌نین ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (240) كیلۆمه‌تر دووجایه و زیاتر له ملیارێك به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 29. بلۆكی شۆڕش: لە پارێزگای هەولێر، باكوری خۆرهه‌ڵاتی هه‌ولێرو ناحیه‌ی دێگه‌ڵه تا ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (526) كیلۆمه‌تر دووجایه. 30. بلۆكی مه‌لا ئۆمه‌ر: لە پارێزگای هەولێر، ده‌كه‌وێته باشوری خۆرهه‌ڵاتی هه‌ولێره‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (285) كیلۆمه‌تر دووجایه پێشبینی یه‌ده‌گی (500) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌كرێت لەم بلۆکەدا. 31. بلۆكی قوشته‌په: لە پارێزگای هەولێر، له قوشته‌په‌ی خوارووی هه‌ولێره‌وه ده‌ست پێده‌كات تا دوبزو پردێ و ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (1180) كیلۆمه‌تر دووجایه. 32. بلۆكی قه‌ڵادزێ: لەپارێزگای سلێمانی، سه‌رجه‌م قه‌زای قه‌ڵادزێ و به‌ری مه‌رگه‌و ده‌ریاچه‌ی دوكان و ڕانیه ده‌گرێته‌وه نزیكه‌ی (2000) كیلۆمه‌تر دووجایه. 33. بلۆكی خه‌له‌كان: لەپارێزگای سلێمانی، شارۆچكه‌ی خه‌له‌كان و چیای هه‌یبه‌ت سوڵتان و به شێك له ده‌شتی كۆیه تا سه‌ر زێ ی بچوك ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (624) كیلۆ مه‌تر دووجایه بڕی (2.450) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 34. بلۆكی ته‌ق ته‌ق )كێوه چه‌رمه‌ڵه(:ده‌كه‌وێته قه‌زای كۆیه‌و ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق و ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌وه، بڕی زیاتر له یه‌ك ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی (951) كیلۆمه‌تر دووجایه وبەپێی زانیارییەکان بڕی (1.5) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 35. بلۆكی پیره‌مه‌گرون: لەپارێزگای سلێمانی، ڕۆژهه‌ڵاتی ڕێگای دووكان –سلێمانی و بناری چیای پیره مه‌گرون تاده‌گاته شارۆچكه‌ی دوكان ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ره‌كه‌ی زیاتر له (730) كیلۆمه‌تر دووجایه . 36. بلۆكی میران: لەپارێزگای سلێمانی، لهتاسلوجهوه ده‌ست پێده‌كات ڕۆژئاوای ڕێگای دووكان –سلێمانی و به شێك له ناحیه‌ی ئاغجهلهرو شارۆچكه‌ی بازیان و سه‌یرانگای چه‌می ڕه‌زان ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (1015) كیلۆمه‌تر دووجایه و دوو كێڵگه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه میران ڕۆژهه‌ڵات بڕی (1.637) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه و میران ڕۆژئاوا بڕی (4.808) ملیار نه‌وتی تێدایه. 37. بلۆكی بازیان: لەپارێزگای سلێمانی، چیای سه‌گرمه‌و خۆراوای حه‌وزی بازیان و شارۆچكه‌ی ته‌كێ و به شێك له ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ری (473) كیلۆمه‌تر دووجایه، بڕی نه‌وتی یه‌ده‌گی (1.178) ملیار به‌رمیله. 38. بلۆكی باكوری سه‌نگاو: لە ناوچەی گەرمیان، ده‌كه‌وێته باكوری ناحیه‌ی سه‌نگاو له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، ڕووبه‌ری (492) كیلۆ مه‌تر دووجا ده‌گرێته‌وه و به‌پێ ی زانیارییەکان بڕی (6.163) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 39. بلۆكی تۆپخانه: لە ناوچەی گەرمیان، ڕۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م و ناوچه‌ی جه‌باری ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (945) كیلۆ مه‌تر دووجایه، بەپێی زانیارییەکان بڕی (4) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایە سه‌ره‌ڕای بڕێكی زۆری گاز. 40. بلۆكی تازه: لە ناوچەی گەرمیان، به‌شێك له سنووری ناحیه‌ی نه‌وجول و خۆرئاوای ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م ده‌گرێته‌وه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی (700) كیلۆمه‌تر دووجایه، پێشبینی بڕی (3) ملیار یه‌ده‌گی نه‌وت و بڕێكی زۆر گاز ده‌كرێت. 41. بلۆكی په‌ڵكانه: لە ناوچەی گەرمیان، قه‌زای دووزخورماتو ناحیه‌ی جه‌باره و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و قه‌زایه ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ره‌كه‌ی (529) كیلۆ مه‌تر دووجایه، بڕی (1.58) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 42. پێنجوێن: لەپارێزگای سلێمانی، ناوەندی لە ناوەندی شاری پێنجوێنەوە درێژدەبێتەوە تا سنوری وڵاتی ئێران و جێگەی ئاماژەیە تا ئێستا هیچ وەبەرهێنانێک لەم بلۆکەدا نەکراوە. 43. بلۆكی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ربه‌ت: لەپارێزگای سلێمانی، ناوچه‌ی سیوه‌یل و به‌رزنجه‌و به شێك له شارەزوورو تا ناحیه‌ی ناڵپارێز له قه زای پێنجوێن ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (700) كیلۆمه‌تر دووجایه. 44. بلۆكی عه‌ربه‌ت: شاری سلێمانی و شاخی گۆیژه‌و ئهزمڕو ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت تا هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ره‌كه‌ی (974) كیلۆمه‌تر دووجایه، بڕی (1.177) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 45. بلۆكی به‌رانان: لەپارێزگای سلێمانی، باشوری خۆرهه‌ڵاتی شاری سلێمانی و چیای به‌رانان ده‌گرێته‌وه تا ده‌گاته ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (722) كیلۆمه‌تر دووجایه. 46. بلۆكی قه‌ره‌داغ: لەپارێزگای سلێمانی، ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ و خۆرهه‌ڵاتی چیای سه‌گرمه و ڕۆژ ئاوای ڕووباری سیروان ده‌گرێته‌وه تا ده‌گاته ده‌ربه‌ندیخان و ڕووبه‌ری ئه‌م بلۆكه (846) كیلۆمه‌تر دووجایه، به پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی (4.896) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه. 47. بلۆكی باشوری سه‌نگاو: لە ناوچەی گەرمیان، سه‌نته‌ری ناحیه‌ی سه‌نگاو و ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (846) كیلۆ مه‌تر دووجایه پێشبینی یه‌ده‌گی (2) ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌كرێت و بڕی یه‌ك تریلیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتی تێدایه. 48. بلۆكی كورده‌میر: لە ناوچەی گەرمیان، خوارووی ناحیه‌ی سه‌نگاو و باكوری قه‌زای كه‌لار ده‌گرێته‌وه و تا سه‌ر ڕووباری سیروان و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (620) كیلۆمه‌تر دووجایه وبڕی (5.129) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه. 49. بلۆكی گه‌رمیان: باكوری قه‌زای كهلارو ناحیه‌كانی باوه‌نورو سه‌رقه‌ڵاو شێخ ته‌ویل ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (2120) كیلۆمه‌تر دووجایه، بڕی زیاتر له (4) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 50. بلۆكی شاكه‌ل: لە ناوچەی گەرمیان، خواروی قه‌زای كه‌لار و ناحیه‌ی ڕزگاری و قه‌زای كفری ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ره‌كه‌ی (832) كیلۆمه‌تر دووجایه، نزیكه‌ی (2) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه. 51. بلۆكی چیا سورخ: لە ناوچەی گەرمیان، ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری سیروان و ناحیه‌كانی قۆره‌توو مه‌یدان له قه‌زای خانه‌قین ده‌گرێته‌وه تا سنوری ئێران و ڕووبه‌ری (938) كیلۆمه‌تر دووجایه و به پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی (5.656) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 52. بلۆكی كۆرمۆر: - لە ناوچەی گەرمیان، ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی قادركهرهمی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (510) كیلۆمه‌تر دووجایه، بڕی زیاتر له (2) تریلیۆن مه‌تر سێجا گازی تێدایه. - بلۆكی كۆرمۆر 2: لە ناوچەی گەرمیان، بلۆكێكی جیا كراوه‌یه له بلۆكی كۆرمۆری ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م و نزیكه‌ی (300) كیلۆ مه‌تر دووجایه بڕێکی زۆر یه‌ده‌گی گازوو نه‌وتی هەیە. 53. بلۆكی چه‌مچه‌ماڵ: لە ناوچەی گەرمیان، له‌زێ ی بچوكه‌وه تا سه‌ر ڕووباری باسه‌ڕه درێژ ده‌بێته‌وه و تا شاری چه‌مچه‌ماڵ ڕووبه‌ره‌كه‌ی (1169) كیلۆمه‌تر دووجایه. 54. بلۆكی قه‌ره‌هه‌نجیر: لە ناوچەی گەرمیان، ده‌كه‌وێته نێوان چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركوكه‌وه، ناوچه‌ی شوان و ناحیه‌ی قهرهههنجیرو ناحیه‌ی ته‌كێی جه‌باری ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (1200) كیلۆمهتردووجایه، پێشبینی بڕی (5 بۆ 10) ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌كرێت. 55. بلۆكی خورمه‌ڵه: لە پارێزگای هەولێر، ده‌كه‌وێته باشوری خۆرئاوای هه‌ولێره‌وه‌و درێژكراوه‌ی كێڵگه‌ی كه‌ركوكه كه هه‌ردوو ناوچه‌ی خورمه‌ڵه‌و ئاڤانهی خورمه‌ڵه ده‌گرێته‌وه. 56. بلۆكی هه‌ڵه‌بجه: لەپارێزگای سلێمانی، ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (1000) كیلۆمه‌تر دووجایه‌و ناحیه‌كانی خورماڵ و سیروان و بیاره‌و گڵێجاڵ وسه‌نته‌ری قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌و به‌شێكی سیدسادق ده‌گرێته‌وه بڕی (650) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خەمڵێندراوی تێدایە. 57. بلۆكی جه‌به‌ل كه‌ند: باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (400) كیلۆمه‌تر دووجایه. دووەم: کۆمپانیا بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2002)ەوە دەستی بە گرێبەستی نەوتی کردووە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان تا ساڵی (2013) ژمارەی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێم گەیشتووون بە نزیکەی (40) کۆمپانیا، لەم خشتەیەی خوارەوە دیارترین ئەو کۆماپانیایانەو بارەگای سەرەکییان دەخەینەڕوو (بڕوانە خشتەی ژمارە (1)) سێیەم: پشکی کۆمپانیا بیانییەکان لە بلۆکە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان وەک پێشتر ئاماژەمان بۆ کردووە هەرێمی کوردستان دابەشکراوە بۆ (57) بلۆکی گەڕان و پشکنین بۆ وەبەرههێنانی نەوت و گاز، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە (56) بلۆکیاندا گرێبەستی لەگەڵ نزیکەی (40) کۆمپانیای بیانی کردووە، لە سەرجەم بلۆکەکاندا پشکی هەرێمی کوردستان لە (20% - 25%) تێپەڕ ناکات. بەم جۆرە؛ (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) و نەخشەی ژمارە (2)) 1. بلۆكی تاوكێ: لە پارێزگای دهۆک، (55%)ی پشكه‌كانی دراوه‌ته کۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نه‌رویجی و (25%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئینێرجی) توركی و (20%) پشكی (كیپكۆ)یه کە خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم کوردستان. 2. بلۆكی سەنتەری دهۆك: پشكه‌كانی (50%) دراوه‌ته (مۆرفی ئۆیڵ)ی ئەمریکی و (30%) پشكی (پیترۆکویست ئێنێرجی)ی ئەمریکی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 3. بلۆكی سلێڤانی: لە پارێزگای دهۆک، پشكه‌كانی (80%) دراوه‌ته (پیترۆکویست ئێنێرجی)ی ئەمریکی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 4. بلۆكی سندی- ئامێدی: لە پارێزگای دهۆک؛ (a) ڕۆژهەڵات: پشكه‌كانی (30.94%) دراوه‌ته (پرینكۆ) و (25.31%)ی پشکی (ئۆریکس پیترۆلیۆم) و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (18.75%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر. (b) ڕۆژئاوا: بە کراوەیی ماوەتەوە. 5. بلۆكی سه‌رسه‌نگ: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (56.25%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئینه‌رجی) و پشكی (18.75%)ی دراوه‌ته (مارسۆن ئۆیڵ) و پشكی (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 6. بلۆكی بیر بههر: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (40%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی و پشكی (40%)ی دراوه‌ته (گوڵف كیستۆن)ی به‌ریتانی و پشكی (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 7. بلۆكی شێخ ئادی: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (80%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (گوڵف كیستۆن)ی به‌ریتانی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 8. بلۆكی دهۆك: پشكه‌كانی (40%) دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) و(40%) و پشكی (دی ئێن ئۆ)ی نه‌رویجی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 9. بلۆكی ئه‌لقوش: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (80%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبیل) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 10. بلۆكی ئه‌تروش: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (39.9%)ی دراوه‌ته (تاقە) و (20.1%)ی پشکی شاماران پیترۆلیۆم و (15%)ی دراوه‌ته (مارسۆن ئۆیڵ) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 11. بلۆكی شێخان: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (51%) دراوه‌ته كۆمپانیای گوڵف كیستۆن و (13.6%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئێم ئۆ ئێڵ)ی هه‌نگاری و پشكی (3.4%)ی دراوه‌ته (ته‌كساس كیستۆنی) ئه‌مریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (12%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر. 12. بلۆكی عه‌ین سه‌فنی: پشكی (60%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (هنت ئۆیڵ)ی ئه‌مریكی و پشكی (20%)ی دراوه‌ته (ئافرین) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 13. بلۆكی دینارته: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (64%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (هیسس كرۆپ) و (16%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (پیترۆسیلتیك) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 14. بلۆكی ئاكرێ بجیل: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (51.2%) دراوه‌ته كۆمپانیای (ئێم ئۆ ئێڵی هه‌نگاری) و (12.8%) دراوه‌ته (گوڵف كیستۆن) و(20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (16%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر. 15. بلۆكی ڕوڤیا: لە پارێزگای دهۆک، (شیفرۆن)ی ئه‌مریكی پشكی (60%)ی كڕیوه له كۆمپانیای (ڕایه‌ڵانس ئیندستریس)ی هندی و (15%)ی پشكی (ئۆ ئێم ڤی) نه‌مساوی و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 16. بلۆكی سارتا: لە پارێزگای هەولێر، كۆمپانیای (شیڤرۆن)ی ئه‌مریكی (60%)ی پشكه‌كانی له كۆمپانیای (ڕایه ڵانس ئیندستریس)ی هیندی كڕیوه و (ئۆ ئێم ڤی)ی نه‌مساوی پشكی (15%)ی هه‌یه و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 17. بلۆكی به‌رده‌ڕه‌ش: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (60%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئافرین) و پشكی (20%)ی دراوه‌ته (كۆمیت گروپ) و(20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 18. بلۆكی باشیك: له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ، پشكی (80%)ی دراوه‌ته (ئیكسۆن مۆبیل)ی ئه‌مریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 19. بلۆكی ئه‌ربیل: لە پارێزگای هەولێر، پشكی (40%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نه‌رویجی و (40%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (نیو ئەیج) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 20. بلۆكی هه‌ولێر ده‌میر دا‌غ: لە پارێزگای هەولێر، (65%)ی پشكه‌كانی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئۆریکسی پیترۆلیۆم) و (15%)ی (كه‌ی ئێن ئۆ سی)ی كۆری و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 21. بلۆكی هه‌ریر: لە پارێزگای هەولێر، پشكه‌كانی (45%)ی دراوه‌ته (ماراسۆن ئۆیڵ) و (35%) ی دراوه‌ته كۆمپانیای (تۆتاڵ)ی فه‌ڕه‌نسی و و(20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 22. بلۆكی پیرمام: لە پارێزگای هەولێر، (80%)ی پشكه‌كانی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئه‌مریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 23. بلۆكی بێتواته: (80%)ی پشكه‌كانی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئه‌مریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 24. چۆمان: لە پارێزگای هەولێر، سەرەتا درا بە کۆمپانیای (تورکش ئینتیتی)ی بە پشکی (80%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ) بەڵام دواتر کۆمپانیاکە لەو بلۆکە کشایەوە. 25. هندرێن: لە پارێزگای هەولێر، بە هەمان شێوەی بلۆکی چۆمان درا بە کۆمپانیای (تورکش ئینتیتی)ی بە پشکی (80%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ) بەڵام دواتر کۆمپانیاکە لەو بلۆکە کشایەوە. 26. بلۆكی شهكرۆك: لەپارێزگای سلێمانی، پشكی (64%) دراوه‌ته كۆمپانیای (هیسس) و (16%) بۆ (پیترۆسیڵتیك) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 27. بلۆكی سه‌فین: لە پارێزگای هەولێر، پشكی (35%) دراوه‌ته كۆمپانیای (تۆتاڵ)ی فه‌ڕه‌نسی و پشكی (45%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ماراسۆن ئۆیڵ) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 28. بلۆكی بنه باوێ: لە پارێزگای هەولێر، پشكی (44%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی و پشكی (36%)ی دراوه‌ته (ئۆئێم ڤی) نه‌مساوی و و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 29. بلۆكی شۆڕش: لە پارێزگای هەولێر، پشكی (75%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئۆ ئێم ڤی) نه‌مساوی و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 30. بلۆكی مه‌لا ئۆمه‌ر: لە پارێزگای هەولێر، پشكی (75%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئۆ ئێم ڤی) نه‌مساوی و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 31. بلۆكی قوشته‌په: لە پارێزگای هەولێر، (80%)ی پشكه‌كانی دراوه‌ته (كه‌ی ئێن ئۆ سی)ی كۆری و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 32. بلۆكی قه‌ڵادزێ: لەپارێزگای سلێمانی، پشكی (80%)دراوه‌ته كۆمپانیای (ڕیپسۆڵ) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 33. بلۆكی خه‌له‌كان: لەپارێزگای سلێمانی، پشكی كۆمپانیاكان (گاز پڵەس) (40%) تورکش ئینتیتی (40%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 34. بلۆكی ته‌ق ته‌ق )كێوه چه‌رمه‌ڵه(: پشكه‌كان كۆمپانیای (ئەداکس پیترۆلیۆم) (36%) و (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی (44%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 35. بلۆكی پیره‌مه‌گرون: لەپارێزگای سلێمانی، پشكی (80%) دراوه‌ته كۆمپانیای (ڕیپسۆڵ) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 36. بلۆكی میران: لەپارێزگای سلێمانی، پشكی كۆمپانیاكان بڕی (75%) دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 37. بلۆكی بازیان: لەپارێزگای سلێمانی، پشكی كۆمپانیاكان (كه‌ی ئێن ئۆ سی) كۆری (80%) و(20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 38. بلۆكی باكوری سه‌نگاو: لە ناوچەی گەرمیان، پشكی ئه‌م بلۆكه سهتهر لینگ ئینه‌رجی ئه‌مریكی (40%) و ئهداكس هاوبه‌شی كه‌نه‌دی و سویسری (20%و20%) (كه‌ی ئێن ئۆ سی) كۆری و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 39. بلۆكی تۆپخانه: لە ناوچەی گەرمیان، پشكه‌كانی (60%) دراوه‌ته (تالیسمان ئینه‌رجی) كه‌نه‌دی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (20%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر. 40. بلۆكی تازه: لە ناوچەی گەرمیان، پشكی (60%) دراوه‌ته كۆمپانیای (ئۆیڵ سێرچ)ی ئوسترالی و پشكی (20%) دراوه‌ته تۆتاڵی فه‌ڕه‌نسی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 41. بلۆكی په‌ڵكانه: لە ناوچەی گەرمیان، پشكی (60%) دراوه‌ته كۆمپانیای (شاماران پیترۆلیۆم) و (20%) پشكی (پیت ئۆیڵ)ی توركیه و(20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 42. پێنجوێن: لەپارێزگای سلێمانی، بە کراوەیی ماوەتەوە. 43. بلۆكی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ربه‌ت: لەپارێزگای سلێمانی، (80%)ی پشكه‌كانی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئه‌مریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 44. بلۆكی عه‌ربه‌ت: لەپارێزگای سلێمانی، پشكی كۆمپانیاكان (شاماران پیترۆلیۆم) (60%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (20%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر. 45. بلۆكی به‌رانان: لەپارێزگای سلێمانی، پشكی كۆمپانیاكان (تالیسمان)ی كه‌نه‌دی (60%) كۆمپانیای (مورفی) (20%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 46. بلۆكی قه‌ره‌داغ: لەپارێزگای سلێمانی، (80%)ی پشكه‌كانی درا بە كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئه‌مریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 47. بلۆكی باشوری سه‌نگاو: لە ناوچەی گەرمیان، پشكی (60%)ی دراوه‌ته (كه‌ی ئێن ئۆ سی)ی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (20%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر. 48. بلۆكی كورده‌میر: لە ناوچەی گەرمیان، پشكی (40%)ی دراوه‌ته (ویسترۆن زاگرۆس)ی كه‌نه‌دی و (40%)ی پشكی (تالیسمان ئێنێرجی) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 49. بلۆكی گه‌رمیان: پشكی (40%)ی كۆمپانیای (گاز پرۆم) له كۆمپانیای (تالیسمانی كڕیوه) و پشكی (40%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ویسترۆن زاگرۆس) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 50. بلۆكی شاكه‌ل: لە ناوچەی گەرمیان، پشكی (80%)ی كۆمپانیای (گاز پرۆم) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 51. بلۆكی چیا سورخ: لە ناوچەی گەرمیان، كۆمپانیای (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی (60%) پشكه‌كانی له كۆمپانیای (لۆنگفۆرد ئێنێرجی) كڕیوه و (پیت ئۆیڵ) خاوه‌نی (20%)ی پشكهكانهو (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 52. بلۆكی كۆرمۆر: لە ناوچەی گەرمیان، (دانه غاز) و (كریسنت ئۆیڵ) بڕی یه‌ك ملیارد دۆلار یان تێدا وه‌گه‌ڕخست، له ئێستا دا به بۆڕیه‌كی (181) كیلۆمه‌تری تیره (24) ئینج گاز ده‌گه‌یه‌نرێته وێستگه كاره‌بایه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر و دهۆك. كومپانیای (دانه غاز) به بڕی (750) ملیۆن دۆلار (10%)ی پشكه‌كانی فرۆشته كۆمپانیای (ئێم ئۆ ئێڵ)ی هه‌نگاری و )دانه غاز( خاوه‌نی (40%) و )كریسنت ئۆیڵ ((40%)و (ئۆ ئێم ڤی) نه‌مساوی (10%) و (ئێم ئۆ ئێڵ)ی هه‌نگاری (10%). 53. بلۆكی چه‌مچه‌ماڵ: لە ناوچەی گەرمیان، هه‌ریه‌ك له (دانه غاز‌و كریسنت ئۆیڵ) وەبەرهێنانی تێدا دەکەن. 54. بلۆكی قه‌ره‌هه‌نجیر: لە ناوچەی گەرمیان، (80%)ی پشكه‌كانی درا بە كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئه‌مریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 55. بلۆكی خورمه‌ڵه: لە پارێزگای هەولێر ئه‌م كێڵگه‌یه له‌لایه‌ن (گروپی كار)ه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و پشكه‌كانی (100%) دراوه‌ته كیپكۆ. 56. بلۆكی هه‌ڵه‌بجه: لەپارێزگای سلێمانی، (80%)ی پشكه‌كانی درا بە كۆمپانیای (گاز پرۆم) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 57. بلۆكی جه‌به‌ل كه‌ند: لە باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ، سەرەتا درا بە کۆمپانیای (تورکش ئینتیتی)ی بە پشکی (40%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ) (40%) مایەوە بۆ لایەنی تر.بەڵام دواتر کۆمپانیا تورکییەکە لەو بلۆکە کشایەوە. خشتەی ژمارە (2) نەخشەی ژمارە (2) چوارەم: قۆناغەکانی کارکردن و توانای بەرهەمهێنان لە بلۆکە نەوتییەکان بەشێوەیەکی گشتی بلۆکە نەوتییەکان دابەش دەبن بەسەر سێ جۆردا، کە دوو جۆریان نەوتین و (ئەوانەی لە بەرهەمدان و ئەوانەی لەقۆناغی پێش بەرهەمدان)، سێهەمیان بلۆک گازییەکانە. 1. ئەو بلۆکانەی لە قۆناغی بەرهەمهێناندان (نەوت) بەپێی زانیارییەکان لە هەرێمی کوردستاندا تەنها (9) بلۆکی نەوتی لە قۆناغی بەرهەمهێناندان. کە (7) بلۆکیان دەکەونە پارێزگای هەلێرەوە و رێژەی (92.7%) هەموو بەرهەمی نەوتی هەرێم پێک دەهێنن. تەنها (1) بلۆکی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەی سلێمانی و گەرمیان هەیە ئەویش (بلۆکی گەرمیان)ە کە بەرهەمی ڕۆژانەی بە پێی دوا ئامارەکان بریتییە لە (24) هەزار بەرمیل نەوت. جگە لە بلۆکی گەرمیان (بلۆکی تەقتەق) کە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای هەولێرە بەڵام لە ژێر قەڵەمڕەوی دەسەڵاتدارانی پارێزگای سلێمانیە، ئەم بلۆکە لە کۆتایی ٢٠٢٠ دا ئاستی بەرهەمێنانی بریتی بووە لە (٨ هەزار و ٥٨٠) بەرمیل نەوت، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٥ بەرهەمی رۆژانەی (١٢٨ هەزار) بەرمیل زیاتر بووە، ئەم دوو بلۆکەی ناوچەی کۆیە و گەرمیان تێکڕا ڕێژەی (٧،٣%) ی بەرهەمی هەرێم پێک دەهێنن. (بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەی ژمارە (3)) خشتەی ژمارە (3) 2. ئەو بلۆکانەی لە قۆناغی گەڕان و پشکنیندان جگە لەو بلۆکانەی گەیشتوون بە بەرهەمهێنانی نەوت گاز، گەڕان و پشکنین لە بلۆکە کانزاییەکانی دیکە بەردەوامەو (خشتەی (4)) کاری گەڕان و پشکنین و پشکی کۆمپانیا بیانییەکان ڕووندەکاتەوە. خشتەی ژمارە (4) 3. سێکتەری (گاز) لە بلۆکە کانزاییەکاندا لە هەرێمی کوردستان (4) کێلگەی گاز هەیە، ئەوانیش (کۆرمۆر – چەمچەماڵ) لە ساڵی (2009) وە لە بەرهەم هێندانایە، هەروەها (خورمەڵە) کە کێڵگەی نەوت و گازە و سوتەمەنی بۆ ویستگەی کارەبا دابین دەکات. کێڵگەکانی دیکەش کە بریتین لە (بنەباوێ) لە پارێزگای هەولێر و (میران) لە پارێزگای سلێمانی کۆپانیای گەنێڵ ئەنێرجی کاریان تێدا دەکات و لە قۆناغی هەڵسەنگاندن و پەرەپێداندان. (بڕوانە خشتەی ژمارە (5)) خشتەی ژمارە (5) تێبینی: بەرهەمی غازی کێڵگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵ بۆ وێستگەکانی کارەبا بەکاردێت، بەڵام بەرهەمی غازی ماڵان LPG کۆندێنسێت کۆمپانیا بۆخۆی دەیفرۆشێت سەرچاوەکان 1. د. سەفین جەلال فتح اللە، نەوتی هەرێمی کوردستان؛ شیکردنەوەیەکی جوگرافیایی سیاسی، دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەکەم، هەولێر 2015، ل 81-107. 2. یادگار سدیق گەڵاڵی، سەربەخۆیی دارایی و دابەشبوونی جوگرافی کێڵگەکانی نەوت وگازی هەرێم، ماڵپەڕی زەمەن؛ https://www.zamenpress.com/Detail_wtar.aspx?jimare=3464 3. The Oil and Gas Year, The Oil and Gas Year: Kurdistan Region of Iraq 2011 (KURDISTAN REGION EXPLORATION LICENCED & DISCOVERIES AND ACTIVITIES) p. 58-61. 4. Rdhwan Shareef Salih, Reforms Feasibility in Kurdistan Region Petroleum Contracts, Triggered by the New Regional Blocks Divisions, International Journal of Business and Social Science Vol. 11 • No. 5 • May 2020. 5. LICENCES AND ENERGY INFRASTRUCTURE, MAP 2013. http://archive.gov.krd/mnr/mnr.krg.org/images/pdfs/Licences_and_energy_infrastructure_TOGY_2013_1.pdf
راپۆرت: درەو هەرێم لانی کەم دەتوانێت ڕۆژانە ٣٠ ملیۆن مەتری سێجا غاز ڕەوانەی توركیا و ئەوروپا بكات، ئەگەر نرخی هەر مەترە سێجایەكیش بە دوو دۆلار بفرۆشێت (کە لە ئیستادا 3.5 دۆلارە) ئەوا داهاتی ڕۆژێكی ٦٠ ملیۆن دۆلارە دەبێت، داهاتی مانگێكی ۱٫۸ ملیار دۆلار دەبێت. ئەو بڕەی تا ئێستاش دۆزراوەتەوە بەشی ٢٠٠ ساڵی داهاتوو دەکات، وردەکاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. سەرەتا لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە پرسی وزەو نەوت و غاز، پانتاییەکی گەورەی لە سیاسەتی ئابوری و بازرگانی سیاسی و دیبلۆماسی هەرێمی کوردستان داگیرکردووە، بەتایبەتیش لە دوای پەسەندکردنی دەستوری هەمیشەیی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ کە دەرفەتی گەورەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەخساند پەرە بە کەرتی وزە بدات و لە ساڵی ٢٠٠٦ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی دامەزراند و لە ساڵی ٢٠٠٧ یاسای نەوت و غازی لە پەرلەمانی کوردستان دەرچواند. بەڵام کەرتی وزە بەردەوام بەشێک بووە لە سەرچاوەی ناکۆکی و ململانێی یاسایی و دەستوری و سیاسی و ئابوری نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ. چونکە نەوت و غاز وەک سەرچاوەیەکی ستراتیجی و گرنگ پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی بایەخی گەورەی هەیە بۆ دەوڵەتان بە گشتی و عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، چونکە عێراق و هەرێمی کوردستان خاوەن ئابورییەکی کرێخۆرن (اقتصاد الریعی) و زیاتر (90%) ئابورییەکەیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت. هەرێمی کوردستان سەرەڕای تێبینی و پرسیارە بەردەوامەکان لەسەر پرۆسەی فرۆشتنی نەوتەکەی، بەڵام توانیویەتی لە ماوەکی کەمدا قۆناغێکی گەورە ببرێت لە کەرتی وزەدا و بەتایبەتیش لە بواری نەوتدا، کە توانی لە ڕووی یاساییەوە پێش ناوەند بکەوێت و لە ساڵی 2007 لە پەرلەمەنی کوردستان یاسای نەوت گاز تێپەڕێنێت و بە دوایشیدا کۆمەڵێک گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی دنیا کە دیارترینیان (شیفرۆن، ئکسۆن مۆبێل، تۆتاڵ، ڕۆس نەفت و گەنەڵ ئینێرجی ...) ئەم هەنگاوانەی هەرێمی کوردستان کوردستان جێ دڵخۆشی نەبوو بۆ حکومەتی ناوەندی، چونکە حکومەتی ناوەند وەک سەپاندنی ئیرادەی هەرێم بەسەر خۆیدا دەیبینی وهەرێمی تۆمەتبار دەکرد بە سەرپێچی دەستوری و یاسایی و چەندین هەنگاوی توندیشی بەرامبەر هەرێم گرتەبەر لەڕووی یاساییەوە تا گەیشت بە بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان تا بە ئێستاش گوشارەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامەو باشترین بەڵگەش تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ساڵی (٢٠٢١)ی عێراقە کە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی مەرجدارکردووە بە گەڕانەوەی داهاتی (٢٥٠) هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە نرخی سۆمۆ لەگەڵ نیوەی داهاتی ناوخۆی هەرێی کوردستان. بۆیە لە ئێستا بەدواوە کاتی وەبەرهێنانی گەورەو جدییە لەم کەرتەدا، چونکە غازی سروشتی بەهۆی ئەو تایبەتمەندییە گرنگانەی هەیەتی بایەخێکی گەورەی هەیە بۆ وڵاتان بەگشتی و دەوڵەتە خاوەن پیشەسازییەکان بەتایبەتی، بەم کارەش هەرێمی کوردستان بازێکی گەورە دەدات لە ڕوی ئابوری و سیاسی و ستراتیجییەوە. بایەخی غازی سروشتی لە جیهاندا غازی سروشتی بایەخێکی تایبەتی هەیە بۆ وڵاتان بەگشتی و وڵاتە خاوەن پیشەسازییەکان بە تایبەتی، چونکە غازی سروشتی خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگەو بووە بە پێداویستی ڕۆژانەی مرۆڤ. جگە لەوەی لە پیشەسازییە گەورە پترۆ کیمیاییەکاندا ڕۆڵی گەورە دەبینێت، بەپێچەوانەی نەوت و غەڵوز، هیچ پاشەڕۆیەکی لێ بەجێ نامێنێت و ژینگەو سروشت بە پاکی دەهێڵیتەوە، سەرچاوەیەکی گرنگی بەدەستهێنانی وزەی کارەباشە، وڵاتانی خاوەن پیشەسازی ئۆمبێلیش لە هەوڵدان لە داهاتوودا جێگەی بەنزینی پێ بگرنەوە (جا ڕاستەوخۆبێت یان ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئۆتۆمیبێلی کارەباییەوە)، سەرەڕای ئەوانەش غاز بووە بە پێداویستییەکی سەرەکی ماڵان بۆ گەرمکردنەوە و چێشت لێنان و پڕکردنەوەی زۆر پێداویستی تر. بەڵام لەبەر ئەوەی لە جیهاندا بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەرەوەرانە دابەش نەبووە (بڕوانە چارتی ژمارە (١)) لە ڕوی جوگرافییەوە، بەشێک لەو وڵاتانەشی خۆیان خاوەنی غازی سروشتین پێداویستییە ناوخۆییەکانی خۆیان پڕ ناکاتەوەو ناچارن لە دەرەوە هاوردەی بکەن، بۆیە دەبینین خواستێکی گەورە لە سەر ئاستی جیهان لەسەر غازی سروشتییە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئەو خواستە لە زیادبووندایە. (بڕوانە چارتی ژمارە (٢)) چارتی ژمارە (١) چارتی ژمارە (٢) یەدەگی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخێراییەکی زۆر توانی گەشە بە کەرتی نەوتی هەرێم بدات و وەبەرهێنانی گەورەی تێدا بکات و قۆناغە یاساییەکە ببڕێت و سەرنجی کومپانیایەکی زۆری بیانی ڕابکێشێت بۆ کاری گەڕان و پشکنین و هەڵکەندن و دەرهێنان و وەبازاڕخستن و فرۆشتنی. بەڵام سەرباری ئەوەی گرنگی غازی هەرێمی کوردستان هیچی کەمتر نییە لە نەوت کەچی وەک پێویست نەیتوانیوە یاخو نەیویستووە پەرە بەو بوارە بدات، لە کاتێکدا بەشێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن هەرێمی کوردستان خاوەنی (3%)ی یەدەگی غازی جیهانە، یەدەگی غازەکەی بە 100-200 ترلیۆن پێ سێجا مەزەندە دەکرێت کە دەکاتە نزیکەی (2.8-5.7) ترلیۆن مەتر سێجا، کە بەشی زۆری لە ناوەڕاست و باشوری هەرێمی کوردستان چڕ بووەتەوە، گەورەترین و دیارترینیان کێڵگەکانی غازی (خورمەڵە و کۆرمۆر)ە. ئاماری جیاواز بەردەستن کە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن هەرێمی کوردستان خاوەنی ئەو غازە زۆرەیە، بۆ نمونە بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی پەیمانگای ئۆکسفۆرد بۆ لێکۆڵینەوەی وزە، لە ژێر ناوی (Under the Mountains :Kurdish Oil and Regional Politics) کە (Robin Mills) نوسیویەتی و لە مانگی 1ی ساڵی 2016 بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بە قەبارەو بەشێک کێڵگەکانی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان داوە (بڕوانە چارتی ژمارە (٣)) چارتی ژمارە (3) تێبینی: 1 مەتر سێجا = 35.3147 پێ سێجا هاوکات بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی دەستەی ڕوپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی (United States Geological Survey) هەرێمی کوردستان خاوەنی زیاتر لە (60) ترلیۆن پێ سێجا غازی سروشتییە. هەروەها (تۆنی هیوارد) سەرۆکی کۆمپانیای (Genel energy) تورکی لە ساڵی ٢٠١٥ ڕایگەیاند مەزەندە دەکرێت هەرێمی کوردستان خاوەنی (5) ترلیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی بێت کە نزیکەی (١٧٧) ترلیۆن پێ سێجایە. ئەم ڕێژیە لە یەدەگی غازی سروشتی هەرێمی کوردستان زیاترە لەو ڕێژەیەی بەشێک لە وڵاتانی گەورە وەبەرهێن کە غازی یەکێتی ئەوروپا دابین دەکەن زیاتر بێت، بۆ نمونە (نەرویج ٦١، لیبیا ٥١، ئازەربایجان ٤٧، هۆڵندا ٢٣) ترلیۆن پێ سێجا یەدەگی غازیان هەیە بەپێی داتاکانی ساڵی ٢٠١٧. بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی لە ساڵی ٢٠١٥، یەدەگی غازی سروشتی تەنها لە کێڵگەکانی (کۆرمۆر و چەمچەماڵ) بە (٧٥) ترلیۆن پێ سێجا دەخەمڵێنرێت. بە گوێرەی (ڕاپۆرتەکانی وزەی ئەمەریکی) و (Gaffney Cline Associates) یەدەکی سەلمێنراوی غازی هەرێمی کوردستانی عێراق ۲٥ تریلیۆن پێ سێجایە، هەروەها یەدەکی غازی نەسەلمێنراو دەخەمڵێنن بە ۲۰۰ تریلیۆن پێ سێجا. هەروەها بە گوێرەی پێشبینییەکانی ڕێکخراوی وزەی جیهانی (IEA)، هەرێمی کوردستان لە توانایدایە تا ساڵی ٢٠٣٥ بە قەبارەی (٢٩)ملیار مەتر سێجا ساڵانە وەبەرهێنانی خۆی لە کەرتی غاز پەرە پێبدات، توانای خۆی ١٤% بەرزبکاتەوە لە دەکاتە (٤)ملیار مەتر سێجای ساڵانە. هەموو ئەم ئامارانە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن، کەهەرێمی کوردستان قەبارەیەکی گەورەی غازی سروشتی هەیەو شایەنی ئەوەیە پشتی پێ ببەسترێت. کەواتە پشت بەست بەوەی هەرێمی کوردستان خاوەن سەرچاوەیەکی بێشومارە لە غازی سروشتی لە تەک نەوتدا، ئەو یەدەگەی لە نەوت هەیەتی بە 45 ملیار بەرمیل نەوت دەخەملێنرێت، هاوکات خاوەن 5.7 ترلیۆن مەتر سێجا یەدەگە لە گازی سروشتی کە سەرچاوەیەکی گرنگ و سەرنج ڕاکێشە بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان و ڕاکێشانی کۆمپانیا بیانییەکان. بایەخی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان درک کردن بەم سەرمایە سروشتییە گەورەیە، هاندەر بوو بۆ دامەزراندنی (پرۆژەی غازی کوردستان) لە ساڵی ۲۰۰۷، کاتێک حوکمەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیاکانی (دانا غاز و کریسنت پتڕۆڵییەم) بەیەکەوە کرد، بۆ پێدانی مافی نرخ لەسەر دانان، گەشەپێدان، بەرهەم هێنان، بە بازاڕ کردن و فرۆشتنی هایدرۆکاربۆن لە کێڵگەکانی (کۆرمۆر و چەمچەماڵ) ئەمانیش لە چوارچێوەی کۆمپانیای (پێڕڵ پتڕۆڵییەم) کە پێکهاتووە لەو دوو کۆمپانیای سەرەوە و کۆمپانیاکانی (OMVی نەمسایی، MOL هەنگاری و RWE ئەڵمانی) کە هەریەکەیان خاوەنی ۱۰ لەسەدی پشکەکانی هەردوو کێڵگەکەن. دواتر ئەو خاوەندارییەیان پێ بەخشرا. بەپێی ڕاپۆرتەکان یەدەک لە هەردوو کێڵگەکەدا بەم شێوەیە: ٤.٤ تریلیۆن غازی سروشتی، ۱۳٦ ملیۆن بەرمیل کۆنسێندەیت، ۱۳.۳ ملیۆن تەن غازی شل(غازی ماڵان) و ۱٨ ملیۆن بەرمیل نەوتە. هەروەها دانا غاز و کریسنت پتڕۆڵییەم ۱٨۰ کیلۆمەتر بۆڕییان بنیاد نا لە کۆرمۆرەوە بۆ هەولێر. بەرهەمی غازی ئەو کێڵگانەیان دەفرۆشتەوە بە حوکمەتی هەرێمی کوردستان، حوکمەتی هەرێمیش بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا بەکاری هێناوەتەوە و ئێستاش بەو شێوەیە بەردەوامە. واتە بەرهەمهێنانی ئەم غازە تەنها بۆ ناوخۆ بووە. لە ئێستادا هێڵێكی بۆری 176 كیلۆمەتری، غاز لە كێڵگەی کۆرمۆرەوە دەبات بۆ وێستگەكانی كارەبا لە هەولێر و سلێمانی و بۆ خورمەڵە. هێڵێكی بۆری 50 كیلۆمەتری غازیش لە كێڵگەی سیمێڵەوە بۆ وێستگەی كارەبای دهۆك لە ٢٠١٣ ەوە تەواو بووە و لە سەرەتای 2014 ەوە غاز دەگوازێتەوە بۆ وێستگەی كارەبای دهۆك كە پێشتر بە گازوایل كاری دەكرد. دواتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار بوو ساڵی ٢٠٢٠ لە ڕێگەی بۆری غازی سروشتی هەرێمی کوردستانەوە دەست بە هەناردەکردنی غاز بکات بۆ تورکیا بە قەبارەی (١٠) ملیار مەتر سێجا ساڵانە، بەڵام پرۆسەکە تا ئێستا دەستی پێنەکردووە. ئەو زانیارییانەی سەرەوە پشتڕاستی ئەوە دەکەنەوە کە هەرێمی کوردستان نزیکەی ١٥ ساڵە دەستی بە وەبەرهینان کردووە لە کەرتی غازی سروشتی‌دا، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیەوە پێداویستی ناوخۆ پڕ بکاتەوە بەتایبەت لە دابینکردنی وزەی کارەبادا، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم هەنگاوی گەورەتربنێت لەم بوارەدا بتوانێت؛ 1. پلانی ئەوەی هەبێت لەماوەیەکی کورت‌دا پێداویستی ناخۆ پڕ بکاتەوەو ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرز بکاتەوە. 2. پلان دابنێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی عێراق لە غاز و کارەبا، چونکە عێراق خۆی کڕیارێکی گەورەی وزەی کارەبایە لە ئێران، ئێران ئێستا لە ژێر سزاکانی ئەمریکادا لە کێشەی گەورەدایە، ئەمەش وەک دەرچەیەک بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفتە دارایی و ئابورییەکانی نێوانیان دەرفەتێکی گەورەیە. 3. لە وە بازاڕخستنی غازی سروشتی هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە چونکە؛ داهاتووی بازاڕی جیهان ڕووی لە پیشەسازی غازەو حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەن ئەزمونێکی نزیک لە ١٠ وەبەرهێنانە لە کەرتی نەوتدا، ئەوەش یارمەتدەرێکی گەورەیە بۆ ئەوەی بتوانێت سەرکەوتوانەتر ئیدارەی غازی سروشتی بدات و هەناردەی بازاڕەکانی جیهانی بکات. ئەگەر هەرێمی کوردستان بتوانێت ئەم ستراتیجە بەجێ بگەیەنێت، هەرێم لانی کەم دەتوانێت ڕۆژانە ٣٠ ملیۆن مەتری سێجا غاز ڕەوانەی توركیا و ئەوروپا بكات، ئەگەر نرخی هەر مەترە سێجایەكیش بە دوو دۆلار بفرۆشێت (کە لە ئیستادا 3.5 دۆلارە) ئەوا داهاتی ڕۆژێكی ٦٠ ملیۆن دۆلارە دەبێت، داهاتی مانگێكی ۱٫۸ ملیار دۆلار دەبێت. ئەو بڕەی تا ئێستاش دۆزراوەتەوە بەشی ٢٠٠ ساڵی داهاتوو دەکات. ئەگەر وردبینەوە ئەمە ئەبێتە سەرچاوەیەکی زۆر گرنگی ئابوری لە داهاتوودا، هەروەها دەتوانرێت تەنها بە داهاتی گازی سروشتی زیاتر لە دوو جار لە مانگێکدا موچەی تەواوی موچەخۆرانی بەبێ پاشەکەوت پێ دابەش بکرێت (چونکە کۆی موچەی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبێ پاشەکەوت بۆ مانگێک 89٥ ملیار دینارە کە لە ئێستادا دەکاتە ٦٧٠ ملیۆن دۆلار). ماوەتەوە بڵێین هەم هەنگاوانەی کە پێویستە لەبواری کەرتی وزەدا هەبگیرێن لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بێ گرفت و ئاڵنگاری نابن، بەڵکو لەبەردەم چەندین هەڕەشەی ناوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتدایە، لە ڕاپۆرتی داهاتودا بەدێژی ئەو ئاڵنگاری و کارلێکانە دەخەینەڕوو. سەرچاوەکان دانا نەقی، غازی سروشتی هەلێکی تر بۆ هەرێمی کوردستانی باشور، ماڵپەڕی درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=6895 هونەر عەلی، غازی سروشتی كوردستان؛ https://www.kurdiu.org/ku/b/12791 کاوە ڕیشێنى، هەرێمی كوردستان لە سایەی گازی سروشتی‌دا؛ http://chawykurd.com/detailsWtar.aspx?NusarID=49&Jmare=1035 د. وحید انعام الکاکائي، جيوسياسية النفط والغاز في اقليم كوردستان العراق والفواعل الاقليمية والدولية؛ https://portal.arid.my/Publications/6e75af02-7f62-4c6d-8778-3c215ea66565.pdf أكبر 10 دول في احتياطي الغاز في العالم 2020 https://attaqa.net/2020/04/12/%D8%A3%D9%83%D8%A8%D8%B1-%D8%B9%D8%B4%D8%B1-%D8%AF%D9%88%D9%84-%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D8%AD%D8%AA%D9%8A%D8%A7%D8%B7%D9%8A%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%BA%D8%A7%D8%B2-%D8%A7%D9%84%D8%B7%D8%A8%D9%8A%D8%B9/ Robin Mills, Under the Mountains :Kurdish Oil and Regional Politics https://www.oxfordenergy.org/wpcms/wp-content/uploads/2016/01/Kurdish-Oil-and-Regional-Politics-WPM-63.pdf List of countries by natural gas consumption https://en.wikipedia.org/wiki/List_of_countries_by_natural_gas_consumption
(درەو): بەبێ كورد، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ هەڵبژاردن‌و روبەڕووبونەوەی ئەردۆغان‌و كۆتایهێنان بە سیستمی سەرۆكایەتی. دوێنێ شەو، لە یەكێك لە بیناكانی ناوچەی (چانكایا) لە ئەنكەرەی پایتەخت، سەرۆكی (6) پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا كۆبونەوە، كە بریتی بوون لە: • كەمال كلیچدار ئۆغلۆ: سەرۆكی پارتی گەلی كۆماریی • خاتو میراڵ ئەكشنەر: سەرۆكی پارتی (چاك) • تەمەل كەرەمۆلاغڵۆ: سەرۆكی پارتی سەعادە • عەلی باباجان: سەرۆكی پارتی چارەسەر • ئەحمەد داودئۆغلۆ: سەرۆكی پارتی ئایندە • گۆڵتكین یوساڵ: سەرۆكی پارتی دیموكراتی دوای كۆبونەوەكە، ئەم سەركردانەی ئۆپۆزسیۆنی توركیا، هۆكاری هەموو نەهامەتییەكانی توركیایان خستە ئەستۆی سیستمی "سەرۆكایەتی"، رایانگەیاند، ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەركەوتوو بن، ئەوان سیستمی حوكمڕانی توركیا دەكەنەوە بە "پەرلەمانیی". سیستمی پەرلەمانی لە توركیا، ساڵی 2017 لە راپرسییەكی گشتیدا هەڵوەشێندرایەوە كە ئەردۆغان رێكیخستبوو، دوای ئەم راپرسییە لە ساڵی 2018وە سیستمی سەرۆكایەتی لە توركیا كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆی ئەم سیستمە نوێیەی حوكمڕانییەوە، رەجەب تەیب ئەدرۆغانی سەرۆكی وڵات دەسەڵاتەكانی بەهێزتر بوو، هەندێك دەسەڵاتی لە پەرلەمان وەرگرتەوە. ئەوەی جێگەی سەرەنجە، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا، كورد‌و بە دیاریكراوی پارتی (دیموكراتی گەلان- هەدەپە)یان بانگهێشتی ناو ئەم هاوپەیمانێتییە نوێیە نەكرد، ئەمە لەكاتێكدایە سەرەڕمی روبەڕوبوونەوەی دەسەڵاتەكانی ئەردۆغان لە ساڵانی رابردوو دۆزی كورد‌و هەدەپە بووە، رەنگە بانگهێشت نەكردنی هەدەپە بۆ ئەم هاوپەیمانێتییە لە روویەكیدا پەیوەندی بە ترسی ئەم لایەنانەوە هەبێت لە كاردانەوەی ئەردۆغان لە حاڵی بەشداربوونی هەدەپەدا، بەتایبەتیش كە ئەردۆغان زۆرینەی سەركردەكانی ئەم پارتە كوردییەی سزاداوەو روبەڕووی زیندانی كردونەتەوە. ئەم شەش لایەنە لە راگەیەندراوی كۆبونەوەكەیاندا، باسیان لە تێڕوانینی خۆیان بۆ چۆنیەتی چارەسەری دۆزی كورد نەكرد، بەڵام دەڵێن دەیانەوێت سیستمێكی بەهێزی "لیبڕاڵو دیموكرات‌و دادپەروەر" دروست بكەن كە تێیدا دەسەڵاتەكان لە یەكتر جیابكرێنەوەو شەفاف بێت‌و ملكەچ بێت بۆ دادگا. كەمال كلیچدارئۆغلۆ سەرۆكی پارتی گەلی كۆماریی ئەم لایەنە سیاسییانەی توركیای كۆكردوەتەوە، كلیچدارئۆغلۆ هەفتەی رابردوو رایگەیاند، بەنیازم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، خۆم لەبەرامبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندید بكەم. هاوپەیمانی‌و قەیرانی ئابوری ! ئێستا كە دۆخی ئابوری توركیا قۆناغێكی نوێی داكشان بەخۆوە دەبینێتو نرخی كاڵا بەشێوەیەكی بێ پێشینە بەرزبوەتەوە، سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆن دەیانەوێت لەرێگەی هاوپەیمانێتییەكی نوێوە، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا گورزی خۆیان بوەشێننو كۆتایی لە دوو دەیە لە دەسەڵاتی رەهای ئەردۆغان‌و پارتی داد‌و گەشەپێدان بهێنن. هەفتەی رابردوو، لە وتارێكدا كە لە رۆژنامەی (فایننشال تایمز)ی بەریتانی بڵاویكردەوە، نوسەر (دڤید گاردنەر) نوسیبووی" لەوكاتەوە كە لە توركیا دیموكراتیەتی پەرلەمانی گۆڕدراوە بۆ سیستمێكی سەرۆكایەتی هاوشێوەی ئەوەی روسیا، دەسەڵاتی ئەردۆغان بێ سنورە، بەڵام پەساندنی حوكمی تاكە كەسێك، وایلێكرد هەڵەی شێتانە بكات، ئەمەش دوای ئەوەی دەستبەرداری هەموو كەسە دامەزرێنەرەكانی پارتی داد‌و گەشەپێدان بوو هەروەها هەموو ئەو كەسانەی وەلانا كە شارەزای ئابوری بوون، هیچ كەسێكی بە دەورەوە نەماوە كە بتوانێت رەخنە لە دەسەڵات بگرێت". نوسەر باسی لەوەكردووە، ئەردۆغان گەیشتوەتە دۆخێك كە توانای نییە پاشەكشێ لە سیاسەتە وێرانكەرە ئابورییەكانی بكات، بەتایبەتیش كە باوەەڕ وایە بەرزكردنەوەی نرخی سود دەبێتە هۆی زیادبوونی هەڵاوسان نەك كەمكردنەوەی.
مەریوان وریا قانع ( هەموو یەكشەمەیەك تایبەت بە درەو دەینوسێت) عێراق وڵاتێکی فرە ئەتنیی و فرەممەزھەبی و فرەنەتەوەییە. لە ڕۆژی دروستبوونییەوە وەک دەوڵەت، دەرگیری چۆنیەتی ڕێکخستنی ئەم فرەییە ئەتنیی و نەتەوەیی و مەزھەبییەیە. تا ساڵی ١٩٥٨ شتێک بەناوی ”سیستمێکی سیاسیی نیمچەلیبرال“ و ”نیمچە پلورال“ەوە لەئارادابوو، بەڵام ھاوکات حوکمڕانانی وڵاتەکە لە سەرجەمی ئەو قۆناغەشدا عەرەبی سونە بوون. لە دوای کەوتنی سیستمی پاشایەتیی و ھاتنی ڕێژمە سەربازیی و ئایدیۆلۆژییەکانەوە، کۆتایی بەو سیستمە نیمچەلیبرال و نیمچەپلورالە دەھێنرێت و ”سیستمی تاکحیزبیی“ و ”سەرۆکی مێژوویی“ و ”حیزبی قائید“ و ”پێشڕەو“، دەسەپێنرێت. لەم قۆناغە درێژەدا، کە تا کەوتنی ڕژێمەکەی سەدام حوسەین لە ساڵی ٢٠٠٣دا دەخایەنێت، دیسانەوە ھەر سونەی عەرەب جڵەوی حوکمڕانیی وڵاتەکەیان لەدەستدایە. پرۆسەی ”بەبەعسیکردنی ھەمووان“، واتە بەبەعسیکردنی دەوڵەت و کۆمەڵگا و سەرجەمی کایەکان، ئەو ستراتیژەیە کە بەعس پەیڕەویدەکات و لەمەیشدا پەنابردن بۆ توندوتیژیی زۆر و ھەمەجۆر، گرتن و کوشتن و ڕاونان، جەنگ و پەلاماردانی ناوەکیی و دەرەکیی، کڕینی وەلای مرۆڤە سادەکان، تەکنۆلۆژیای سەرەکیی حوکمڕانیی بەعسایانەی وڵاتەکە بووە. دیوەکەی تری ئەم پرۆسەی بەبەعسیکردنە بریتییبوو لە پەنابردن بۆ ئەو ستراتیژیەی لە زانستە سیاسییەکاندا ناوی ”سەودای دەسەڵاتگەرانە“ی لێنراوە، authoritarian bargain,. بەپێی ئەم سەودا تایبەتە، بەعس نان و ئاو و کاری بۆ زۆرینەی کۆمەڵگا دابیندەکرد. بەڵام لە بەرامبەردا ئازادیی و سەربەخۆبوونی لە ھەمووان دەسەندەوە و سیستمی حوکمڕانیەکەشی بە شێوەیەکی ترسناک قۆرخدەکرد. ئەم مۆدێلە بەعسایانەی حوکمڕانیی لە دوای جەنگی ئێران و عێراق و لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەوە دەکەوێتە ناو قەیرانێکی گەورە و ھەمەلایەنەوە، بەھۆی جەنگ و شەڕ و شۆڕ و داگیرکردن و پەلامارەکانی بەعسەوە، چ لەناو خۆی عێراق و چ لە دەرەوەی عێراقدا، دەوڵەتەکەی بەعس توانای دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە ھەرەسادەکانی نامێنێت و ئەوەی دەمێنێتەوە دیکتاتۆریەت و دەسەڵاتگەریەکی ڕووتە بەبێ ھیچ سەودایەک لەگەڵ کۆمەڵگاکەدا. بۆیە تەکنۆلۆژیای سەرەکیی حوکمڕانی لە ساڵانی نەوەدەوە تا ڕوخانی بەعس لە ٢٠٠٣دا دوو ڕەھەند وەردەگرێت. یەکەمیان پەنابردنی زیاتر و زیاترە بۆ توندوتیژیی و سەرکوتکردن. دووھەمیان ستراتیژیەتی پارچەپارچەکردن و ھەڵوەشاندنەوەیەکی قووڵ و ھەمەلایەنی کۆمەڵگای عێراقییە لەسەر بنەمای مەزھەب و دین و خێڵ و ناوچە، کە خودی پارچەپارچەکردنەکە وەلائەت بۆ بەعس و بەھێزکردنی ئەگەری مانەوەی، بەڕێوەیدەبات. کاتێک بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣دا دەکەوێت وڵاتەکە لە ھەموو ڕوویەکەوە پارچەپارچە و وێرانە. بیناکردنەوەی عێراقی دوای سەدام لەسەر بنەمای دابەشکردنێکی تائیفیی و ئەتنی وڵاتەکە بوو، وەک ووتم پێشتر و بەتایبەتی لە ساڵانی نەوەدیشەوە دابەشکردنی عێراق لەسەر ئەو بنەمایە لەلایەن ڕژێمەکەی سەدام حوسەین خۆیەوە بەشێوەیەکی فراوان پەیڕەوکرابوو. ئەوەی لە ٢٠٠٣ دا تازەیە دابەشکردنی عێراقە لە ناو چوارچێوەیەکی سیاسیی نوێ‌دا کە لە ئەدەبیاتی سیاسی‌دا بە چوارچێوەی ”دیموکراسیەتی ڕێکەوتن“، یان ”دیموکراسیەتی تەوافوقی“ ناودەبرێت. لەسەر ئەم بنەمایە عێراق کرایە دەوڵەتێکی فیدراڵی کە تیایدا ھەر سێ پارێزگایەکی ئەو وڵاتە توانای دروستکردنی ھەرێمێکی سەربەخۆیان لەناو چوارچێوەی ئەو دیموکراسیەتە تەوافوقیە فیدراڵیەدا ھەبێت. ئەمەش بۆڕێگرتن لە کۆبوونەوەی ھەموو دەسەڵاتەکان لە پایتەختی ئەو وڵاتەدا. ئەزموونە دیموکراسییەکانی جیھان، بە شێوەیەکی گشتیی، بۆ دوو شێوازی لەیەکتر جاواز دابەشدەکرێن. یەکەمیان دیموکراسیەتیی زۆرایەتییە. ئەویتریان دیموکراسیەتی ڕێکەوتن، یان تەوافوقیە. لەیەکەمیاندا ئەوانەی زۆرایەتییەکی سیاسیین بۆ دروستدەکرێت حوکمڕاندەبن و کەمینە سیاسییەکانیش تا ھەڵبژاردنێکی تر وەک کەمینە دەمێننەوە. لە کاتێکدا لە دووھەمیاندا بۆئەوەی ڕێ لەوەبگرن گروپێک ھەمیشە کەمینە و گروپێکتر ھەمیشە زۆرایەتیی بێت، جۆرێک لە دابەشکردنی دەسەڵات پەیڕەودەکرێت کە ڕێ لە دروستبوونی ”زۆرینەی ھەمیشەیی“ و ”کەمینەی ھەمیشەیی“ بگرێت. دیموکراسیەتی بریتانیی نموونەی یەکەمیان و دیموکراسیەتی سویسری نموونەی دوھەمیانە. ئەوەی دەستنیشانی ئەوەدەکات لە وڵاتێک‌دا پەنا بۆ کام شێواز لەم دوو شێوازەی ڕکخستنی پەیوەندیی سیاسیی دیمورکاسییانە ببرێت، دوو ھۆکارە. یەکەمیان ئەزموونی مێژوویی ئەو وڵاتەیە. دووھەمیان دۆخی ئەو وڵاتە و پێکھاتی دانیشتوان و گروپەکانی ناویەتی. دەزگاکانی سیستمی دیموکراسیی ڕاستەقینە پێویستە لەگەڵ ئەو دوو پێدروەدا بگونجێرێن. ئەزموونی مێژوویی ئەو وڵاتە ھێما بۆ مێژووی ئەو وڵاتە و چۆنیەتی ڕێکخستنی پەیوەندیی نێوان پێکھاتەکانی ئەو وڵاتە لەڕووی مێژوویەوە دەکات. دۆخی وڵاتەکەیش ھێما بۆ پێکھاتەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە لەم ساتە و لێرەدا دەکات. گەر لە سێبەری ئەو ڕاستییە تیوریانەدا سەیری عێراق بکەین دوو ڕاستی دەبینین. ئەزموونی مێژوویی وڵاتەکە ئەزموونی مۆنۆپۆڵ و قۆرخکردنێکی ھەمەلایەنەی دەسەڵاتە لەلایەن گروپ یان تاقە ھێزێکی سیاسییەوە، بە تایبەتی لە سەردەمەی ھاتن و حوکمڕانیکردنی بەعسەوە. دووھەمیان دۆخی ئەمڕۆکەی عێراق دۆخی دابەشبوونێکی ناوەکیی ترسناکە لەسەر بنەمای مەزھەب و ئەتنیەت و وەلائاتی ئیقلیمی. لە ئێستادا شیعەکان. بە حوکمی ئەوەی زۆرینەی دانیشتوان پێکدەھێنن، لە ڕووی تیورییەوە دەشێت، ببن بە ”زۆرینەیەکی سیاسیی ھەمیشەیی“ و کورد و سونە بەحکومی ئەوەی لەڕوی ژمارەوە کەمینەن، دەتوانن ببن بە ”کەمینەیەکی سیاسیی ھەمیشەیی“، واتە لەڕووی تیورییەوە ئەگەری ئەوە ھەیە شیعە بەناوی زۆرایەتی‌یەوە بۆ ھەتاھەتایە حوکمڕانی عێراقبن و کورد و سونەش وەک کەمینە بۆ ھەتاھەتایە، لەدەرەوەی ئەو حوکمڕانیەدابن. ”سیستمی تەوافوقی“ عێراق کە لە فۆرمی سیستمێکی فیدراڵیدا لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە دروستکراوە، بۆ ڕێگەگرتنە لەم کێشەی بە ھەمیشەبوونەی زۆرینە و کەمینەی سیاسیی پێکھاتەکانی ناوی و بۆ خۆپاراستنیش لەو کێشانەی لەم جۆرە لە زۆرایەتیی و کەمایەتی ھەمیشەییەوە دروستدەبێت. بۆیە وەلانانی سیستمی تەواوفوقیی و گەڕانەوە بۆ سیستمی زۆرایەتی، لە وڵاتێکی وەک عێراقدا، گەڕانەوەیە بۆ مێژوویەک کە ئەو وڵاتەی لە کارەساتێکەوە بۆ کارەساتێکی تر گواستۆتەوە. لەمەش خراپتر ئەو ھێزانەی لە ئێستادا کۆتایی بە سیستمی تەوافوق دەھێنن و دەخوازن سیستمی زۆرایەتیی بسەپێنن، ھێزگەلێکی تەواو نادیموکراس و دەسەڵاتگەر و ستەمکارن، جگە لە ستەمگەرییش ھیچشتێکی دیکە، لە سیستمی زۆرایەتیبوونیان سەوزنابێت. ھەرکەسێک چاوەڕوانی ئەوەبێت سەدر و حەلەبوسی و بارزانی لەڕێگای دروستکردنی زۆرینەیەکەی سیاسییەوە، کێشەکانی عێراق چارەسەربکەن، لەناو وەھم و خەوێکی قووڵدا نووقمبووە. ھێزەکانی دەرەوەی ئەم زۆریاتیەش ھەڵگری ھەمان دید و عەقڵ و ستراتیژیەتی حوکمڕانین. ئەوەی چاوەڕوانی ئەوەبێت نوخبە سیاسییە زۆرینەکە و ئەوانەی دەرەوەی ئەو زۆرینەیەش. وڵاتەکە بەرەو دۆخێکی ئینسانیی و کۆمەڵایەتیی باشتر بگوازنەوە، پێناچێت خەڵکی سەر ئەم ھەسارەیە بێت. سەرەڕای ئەم ڕاستییە سادانە گەڕانەوە بۆ دۆخی دروستکردنی زۆرینەی سیاسیی لە عێراقدا، لە ڕووی تیورییەوە، ھەڵەیەکی ستراتیژیی گەورەیە.
(درەو): "ڤلادیمیر پۆتن سەرۆكی روسیا چی لە ئۆكرانیا دەوێت ؟" ئەمە پرسیاری رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانیایە. رۆژنامەكە باسلەوە دەكات، سەرباری ئەوەی وتەبێژە فەرمییەكانی روسیا رۆژانە رەتیدەكەنەوە مۆسكۆ هیچ نیازێكی هەبێت بۆ هێرشكردن بۆسەر ئۆكرانیا‌و پۆتن-یش هەمان قسەی لای ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنساو بە تەلەفۆنیش لەگەڵ بایدن كردووە، بەڵام ئەم رەتكردنەوەیە دوو كێشەی تێدایە: یەكەم: كەمینەیەك لە حكومەتەكانی خۆرئاوا باوەڕ بەم قسەیەی روسیا دەكەن. دووەم: پۆتن روونی نەكردووەتەوە ئەگەر بەنیازی شەڕ نییە، بۆچی زیاتر لەنیوەی هێزە چەكدارەكانی روسیا (زیاتر لە 130 هەزار) سەربازی لەسەر سنوری ئۆكرانیا كۆكردوەتەوە ؟. بۆ زانینی وەڵامی ئەم پرسیارانە، دەبێت سەرەتا وەڵامی ئەم پرسیارانەی تر بدرێتەوە. چی شتێك بۆتن دەجوڵێنێت ؟ چەندین تێگەیشتن هەیە، هەندێكیان دەڵێن پۆتن دەیەوێت سەرلەنوێ بازنەی هەژمونی روسیا لە خۆرهەڵاتی ئەوروپا دابڕێژێتەوە، بەتایبەتیش لە كۆمارەكانی پێشووی یەكێتی سۆڤیەت لەوانە (ئستوانیا، لاتیڤیا، بیلاروسیا، جۆرجیا، لیتوانیا، ئۆكرانیا). وەكو رۆژنامە بەریتانییەكە دەڵێ" لەدوای كەوتنی یەكێتی سۆڤیەتەوە، پۆتین داخی زۆری بۆ لەدەستدانی ئەم وڵاتانە هەڵڕشتووە". سەرباری ئەوەی بەگوێرەی هەموو پێوەرەكان (ئەمباری چەكە ئەتۆمییەكانو لایەنی جوگرافی)، روسیا لەڕووی هێزەوە توانایەكی مامناوەندو تاڕادەیەكیش شكستیخواردووە، بەڵام پۆتن دەیەوێت بە وڵاتانی خۆرئاوا‌و روسەكانیشی نیشان بدات كە هێشتا روسیا زلهێزە. بۆچی ئۆكرانیا ؟ پۆتن دەترسێت، ئۆكرانیا كە لەڕووی ستراتیژییەوە گرنگەو زاڵە بەسەر كەناری باشوری خۆرئاوای روسیادا، زیاتر لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا تێكەڵ ببێت، بۆیە دژی نزیكبونەوەی ئۆكرانیایە لە (ناتۆ)، هەروەك دژی بەهێزبوونی پەیوەندییەكانی (كییڤ)ە لەگەڵ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپادا. لەڕوانگەی پۆتن-ەوە، خراپتر لەمەش ئەوەیە، ئۆكرانیایەكی دیموكرات دروست ببێت كە رێز لە ئازادی رادەربڕینو رۆژنامەگەریی بگرێت‌و لەبەرامبەردا روسەكان ئەم ئازادییەیان نەبێت، ئەمەش لە كۆتایدا وا دەكات پۆتن تاوەكو سەر لە دەسەڵاتەكەیدا نەمێنێتەوە. ئاخهەڵكێشان بۆ رابردوو بەشێكی ترە لە بیروبۆچوونی پۆتن، كە پێیوایە ئۆكرانیا بەشێكی جیانەكراوەی مێژوویی روسیایەو لەدەستدانی لە جەنگی سارددا، شكست بوو بۆ روسیا. بۆچی لەم كاتەدا ؟ پۆتن هەست دەكات وڵاتانی خۆرئاوا لاوازتر بوون، بەتایبەتیش دوای بێدەسەڵاتبوونی پەیمانی (ناتۆ) لە ساڵی رابردوودا لە ئەفغانستان، پێیوایە جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا هەڵمەتی كۆتایهێنانی جەنگەكانی راگەیاندووەو هیچ ئاماژەیەك بۆ تێوەگلانی ئەمریكا لە جەنگێكی نوێ‌دا بوونی نییە. پۆتن تێبینی ئەوەی كردووە، سەرەنجی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكاو توانا سەربازییەكانی تەرخانكراوە بۆ چین، نەك ئەوروپا. لەسەر ئاستی ناوخۆییش، پۆتن دەیەوێت سەركەوتنێكی گەورە تۆمار بكات بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی‌و چاوپۆشیكردن لە بڵاوبونەوەی گەندەڵی‌و بەهانە هێنانەوە بۆ ئەو بارە نالەبارەی كە روسەكان بەهۆی سزاكانی خۆرئاواوە دووچاری بوون (ئەو سزایانەی كە لە دوای هێرشی یەكەمی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا لە 2014وە بەسەر روسیادا سەپێندراون). پۆتین چی دەوێت ؟ بۆ ئەوەی كۆتایی بەم قەیرانە بهێنێت، پۆتن دەیەوێت خۆرئاوا بەڵێنی پێبدەن ئۆكرانیا یاخود (جۆرجیا‌و مۆڵدۆڤا) بۆ هەتا هەتایە وەكو ئەندام لە پەیمانی (ناتۆ) وەرناگرن. هەروەها دەیەوێت پەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لەو وڵاتانە بكشێنەوە كە ئەو ناوی لێناون هێڵی (روبەڕووبونەوە) كە بریتین لە (پۆڵەندا، رۆمانیا، بولگاریا)، ئەم وڵاتانە پێشتر لەناو پەیمانی لەناوچووی (وارسۆ)دا بوون. هەروەك دەیەوێت، ئۆكرانیا قایل ببێت بە سەپاندنی ئۆتۆنۆمی لە ناوچەی (دونباس)و دەستهەڵگرتن لە داواكارییەكانی بۆ گەڕاندنەوەی دورگەی (كریمیا) ئەمەش وەكو بەشێك لەوەی كە ناوی لێناوە "رێككەوتنەكانی مینسك"، پۆتن دەیەوێت پرۆسەی بڵاوبونەوەی موشەكە مامناوەندەكانی ئەمریكا لە ناوچەی خۆرهەڵات‌و باشوری ئەوروپا رابگرێت یاخود سنوردار بكات. بەڵام دیارترین خواستنی پۆتن لە قەیرانی ئۆكرانیادا بریتییە لە دووبارە دیزاینكردنەوەی "ژێرخانی ئەمنی" ئەوروپا، بۆ جۆرێك هەژموونی روسیای تێدا فەراهەم كرابێت‌و بازنەی جیۆسیاسی خۆی بەرفراوان بكات. وەڵامی ئەمریكا بۆ زۆرینەی ئەم پرسیارانە (نەخێر) بووە، بۆیە قەیرانەكە تەقیوەتەوە.
درەو: بڕیارە لەم هەفتەیەدا ناوی سەرۆكی زانكۆكانی دەڤەری سلێمانی رابگەیەندرێت. ماوەی نزیكەی دوومانگە چاوپێكەوتنی ئەو كەسانە كراوە كە سیڤیان پڕكردووەتەوە بۆ سەرۆكی زانكۆكانی دەڤەری سلێمانی، و بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەنجامەكەی رادەگەیەندرێت. وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژەینەوەی زانستی لە 5ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو گۆڕینی سەرۆكی پێنج زانكۆی دەڤەری سلێمانی راگەیاند زانكۆكانی (سلێمانی، پۆلیتەكنیك، چەرمۆ، راپەڕین، دەستەی كوردستانی) و لە رۆژانی 14 و 15ی مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو لە لایەن لیژنەیەكی باڵاوە چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەو كەسانەدا كرا كە سیڤیان پێشكەشكردبوو، لیژنە باڵاكە بۆ هەر پۆستێك ناوی (3) كەسیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە. بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لە ئێستادا ناوەكان یەكلاكراونەتەوە، بەڵام هێشتا نازاندرێت لەو سێ كەسەی كە لەلایەن لیژنە باڵاكەوە بڕیاری لێدراوە كێ یەكلاكراوەتەوە، بەڵام (درەو) زانیویەتی كە: بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی: لە نێوان د. كۆسار محەمەد و د. عەلی قادر، بە ئەگەری زۆر (د. كۆسار محەمەد) دیاری كراوە. بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی چەرمۆ: لە نێوان د. ئاراس فەریق زەینەڵ و د. ئەیوب خەسەرەو، بە ئەگەری زۆر (د. ئاراس فەریق زەینەڵ) دیاری كراوە. بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی: لە نێوان د. هۆشیار عەبدولڕەحمان و د. دانا ئەحمەد، بە ئەگەری زۆر (د. هۆشیار عەبدولڕەحمان) دیاری كراوە بۆ پۆستی سەرۆكی دەستەی كوردستانیی بۆ دیراساتی ستراتیژیی و توێژینەوەی زانستیی: لە نێوان د. فەرەیدون عەبدولستار و د. كاوە عەبدوڵا، بە ئەگەری زۆر (د. فەرەیدون عەبدولستار) دیاری كراوە. سەرۆكی ئەو زانكۆیانەی بڕیاری گۆڕینیاندراوە: د. ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی د. مۆفەق خالید سەرۆكی زانكۆی راپەڕین د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی د. پۆڵا خانەقا سەرۆكی دەستەی كوردستانی د. سەڵاح رەزا سەرۆكی زانكۆی چەرمۆ راپۆرتی پەیوەندیدار https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=9340
درەو: کۆمپانیای دانەغازی ئـیماراتی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاشکرای کردووە کە کۆمپانیاکە لە ساڵی 2021دا (184) ملیۆن دۆلاری لە غازی هەرێمی کوردستاندا دەستکەوتووە و بەمەش سەرمایەی کۆمپانیاکە (30٪) زیادی کردووە و گەیشتوەتە (452 ملیۆن دۆلار). لەوبارەیەوە پاتریک ئەلمان وارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەغاز وتی: لە مانگی کانوونی یەکەمدا ژمارەیەکی پێوانەییمان تۆمار کرد لە بەرهەمهێنانی غاز و ئێل پی جی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. بەجۆرێک لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا بەهەمهێنانی غاز(50٪) زیادی کردووە. ئەمە جگە لە تۆمارکردنی بەدەستهێنانی (377) ملیۆن دۆلار کە هەموو ئەم دەستکەوتانە بەشداربوون لەوەی ژمارەیەکی پێوانەیی لە قازانج تۆمار بکەین. کۆمپانیاکە ئاشکرای کردووە، کۆی قازانجی ساڵی ڕابردوو، 128 ملیۆن دۆلار بووە، بەجۆرێک (250٪) زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی 2020 کە تەنها (36 ملیۆن دۆلار) بووە. بەمەش داهاتی گشتی کۆمپانیاکە (30٪) زیادی کردووەو گەیشتوەتە (452 ملیۆن دۆلار)، کە هۆکاری سەرەکی ئەوەش بە پێی راپۆرتی کۆمپانیاکە بەرزبونەوەی نرخی نەوت و بەرزبونەوەی ئاستی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکەیە لە هەرێمی کوردستاندا. کۆمپانیای دانەغازی ئـیماراتی کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا تایبەتەکانی غازی سروشتی لە ناوچەکەدا، لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ئێستادا بەهۆی بەرزبونەوەی داهاتی کۆمپانیاکە بەشێوەیەکی سەرنج راکێش پشکەکانی بازرگانی پێوە دەکرێت.
(درەو): روسیا سیناریۆی سوریا دووبارە دەكاتەوە، خاكی ئۆكرانیا داگیر ناكات، لەسەر سنورەوە ئاگرباران دەكات‌و ئەمباری چەكی ئۆكرانیا لەناو دەبات، ئاژاوەی سیاسی لە ئۆكرانیا دروست دەكات، پێشبینییەكان بەمشێوەیەن. قسەكانی پێشووی ئیدارەی ئەمریكا لەبارەی ئەوەی ئەگەری چونەناوەوەی روسیا بۆ ناو خاكی سوریا ئەگەرێكی دوورە، دەریدەخات رەنگە ئەمریكا لە بەكەمگرتنی مۆسكۆدا لە قەیرانی ئۆكرانیا، سەرلەنوێ بكەوێتە هەڵەوە. سایتی (ناشۆناڵ ئنترێس) دەڵێ" ئەمریكا بەر لە چەند ساڵێك بەدووری دەزانی روسیا بچێتە ناو خاكی سوریاوە، ئەمە هەڵە دەرچوو، هێزەكانی روسیا‌و فڕۆكە جەنگییەكانی چونە ناو دڵی قەیرانی سوریاوە". سایتەكە باسلەوە دەكات، هەندێك وانە هەن كە دەبێت ئەمریكا سودیان لێ ببینێت، ئەمەش لەڕێگەی چاوحشاندنەوە بە دەستوەردانی سەربازی روسیا لە سوریا، ئەمە هەندێك ئاماژە لەبارەی قەیرانی ئێستای روسیا‌و ئۆكرانیا بەدەستەوە دەدات". چوار وانە لە سوریاوە یەكەم: دەستوەردانی سەربازی روسیا لە سوریا، لەبری جەخت خستنەسەر گەڕاندنەوەی خاك بۆ ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی بەشار ئەسەد، بەشێوەیەكی سەرەكی چڕبووەوە لە وێرانكردنی توانای هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی حكومەتی سوریا. ساڵی 2015 كاتێك هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن توانایان بۆ دروستكردنی فشار لەسەر دیمەشق زیاتر بوو بۆ لادانی ئەسەد لە دەسەڵات، كرملین بڕیاریدا بەشێوەیەكی راستەوخۆ بچێتە ناو ململانێكانی سوریا، ئەمەش لەرێگەی بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی‌و گورزی موشەكیی، لەمەشدا تیمی سەربازی روسیا كاری لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هێزە سەربازییەكانی ئۆپۆزسیۆن دەكرد. دووەم: سوربوونی روسەكان لەسەر بەجهێشتنی " كەمترین شوێن پێ" لەسەر خاكی سوریا، ئەمەش لەو رێگەی سەرەنج ناخەنە سەر داگیركردنی خاك‌و بەرپرسیارێتی حوكمڕانی لە سوریا ناگرنە ئەستۆ. تەنانەت روسەكان لە چەندین حاڵەتدا نێوەندگیرییان كرد بۆ راگرتنی شەڕو هێشتنەوەی ناوچە گرنگەكان لە دەستی خاوەنەكانیاندا، ئەمە لەبەرامبەر ئەوەدا حكومەت كۆنترۆڵی بەشێكی زۆری خاكی سوریا بكات‌و پاشان سەرلەنوێ هەژموون بۆ حكومەتی دیمەشق بگەڕێندرێتەوە. سێیەم: هەر كاتێك پێویست بە هێزی زەمینی بوبێت، روسەكان پەنایان بۆ كۆمپانیای سەربازی تایبەت یاخود هێزی سەربازی نارێكخراو بردووە، ئەمە وایكرد سەربازانی روسیا لە سوریا كەمتر بە جلوبەرگی فەرمییەوە دەربكەونو زیانی گیانیشیان كەم بێت. دواجار لەرێگەی وەشاندنی موشەكی (كالیبر كروز) لە گەشتیگەلی دەریای قەزوینەوە، روسەكان توانای خۆیان لە وەشاندنی گورزی كوشندە نیشاندا لەو بنكانەوە كە لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی خۆیاندایە. بەكارهێنانی ئەو كەشتیانەی كە لە دەریای قەزویندان، ئەو پەیامەی گەیاند كە توانا سەرەكییەكانی روسیا پێویستیان بەوە نییە ببرێنە ناوچەكانی ململانێوەو روبەڕووی مەترسی بكرێنەوە. ستراتیژیەتێكی پتەو لە ئۆكرانیا هەڵمەتی سەربازی روسیا لە سوریا ئاماژەی ئەوەمان پێدەدات ئەگەر روسیا بڕیار بدات هێزی سەربازی دژی ئۆكرانیا بەكاربهێنێت، ئەوان پەنا بۆ وەشاندنی گورزی دوور مەودا دەبات بۆ وێرانكردنی جبەخانەی ئۆكرانیا، بەتایبەتیش ئەمباری فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانیو هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزە سەربازییە رێكخراوەكانی. حاڵەتی سوریا ئەوەش ئاشكرا دەكات، كە روسەكان تا بۆیان بكرێت خۆیان بەدوور دەگرن لە پەڕینەوە لە سنور‌و لەسەر هێڵی سنورەوە ئاگری خۆیان دەوەشێنن. ژماری هێزی تایبەتی ئۆكرانیا بۆ جەنگو بەكارهێنانی چەكی ئەمریكی دژی تانك‌و زرێپۆشەكانی روسیا، كاراییان نابێت ئەگەر روسیا هاوشێوەی هێرشەكەی بۆسەر سوریا، هێرش بكاتە سەر ئۆكرانیاش. لەكاتێكدا هەندێك پێشبینی دەكەن، روسیا هەڵمەتی زەمینی ئەنجام بدات بۆ داگیركردنی خاكی ئۆكرانیا، دەستەی گشتی ئەركانی سوپای روسیا پلان دادەنێت بۆ وێرانكردنی توانا‌و لاوازكردنی رۆحی مەعنەوی سوپای ئۆكرانیا‌و دروستكردنی دۆخی ئاژاوەی سیاسی لەو وڵاتە. ئەمریكا گریمانەی كردبوو روسیا "ترس"ی هەیە لە سەرچڵیكردنو رۆیشتن بۆ سوریا، ئەم هەڵەیەی ئەمریكا دەكرێت لە ئێستا لە ئۆكرانیاش دووبارە ببێتەوە.
راپۆرتی: درەو بەشی یەکەم زیاتر له سه‌د ساڵه نه‌وت له‌م ناوچه جوگرافییه‌ی که به هه‌رێمی کوردستان ناسراوه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕێگه له په‌ره‌پێدانی گیراوه تا دوای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان له ساڵی 1991، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 1993 لە کابینەی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی (کۆمیتەی باڵای پرۆژە تایبەتییەکان) دەدرێت، ئەم کۆمیتەیە کاری هەوڵدان بووە بۆ دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەناوچەی تەق تەق و شێواشۆک، بۆ یه‌که‌م جاریش به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی له (26/12/1994) یەکەمین گاڵۆن نەوت لە بیرە نەوتی شێواشۆک دەردەهێنرێت. پێش ڕووخانی ڕژێمی بەعسی عێراق و لە (17/7/2002) یەکەم گرێبەستی نەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێم - ئیدارەی سلێمانی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی تەقتەق لەگەڵ کۆمپانیای (جەنەڵ ئینێرجی) ئیمزا کرا، کە یەکەمین گرێبەستی نەوتی بوو لەمێژووی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی واژۆ کرابێت. یەکەم: دۆزینەوەی نەوت لە هەرێمی کوردستان لەو ناوچە جوگرافییەی کە ئێستا بە هەرێمی کوردستان ناسراوە، لە مێژە کێڵگەی گازی و نەوتی تێدا دۆزراوەتەوە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن، لە ساڵانی (1900) بەدواوە، کێڵگەی نەوت و غاز لە کەرکوک و چەمچەماڵ و قادرکەرەم (کۆرمۆر) دۆزراونەتەوە، پاشان لە ناوچەکانی دیکەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و دوای ئەویش لە وڵاتانی کەنداو تونراوە نەوت بدۆزرێتەوە. بەڵام بەهۆکاری سیاسی ڕێگە لەوە گیراوە وەبەرهێنان لەم سەرچاوە سروشتییانەدا بکرێت بە تایبەت لەم سنورە جوگرافییە، جگە لە کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک، سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتییانەی لەم سنورە بوون داپۆشران و تا نزیک لە ڕوخانی ڕژێمی بەعس هیچ وەبەرهێنانێکیان تێدا نەکرا. ئەمە دەری دەخات نزیکەی سەدەیەک ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق ڕێگربوونە لەوەی خەڵکی ئەم ناوچەیە سودمەندبن لەم سەرمایە گرنگە، سەرباری ئەوە ڕێگە لەوە گیراوە زانیاریشی لەبارەوە بڵاوببێتەوە، بە تایبەت لە نێو پرۆگرامەکانی خوێندن جێگەیەکی ئەوتۆ بۆ ئەم سامانە گرنگ و نەتەوەییە نەکراوەتەوە تا خەڵکی زانیاری‌یان هەبێت دەربارەی سەروەتێکی وەها گرنگ. دووەم: یەکەم هەوڵی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە پاش راپەڕینی خەڵکی لە باشوری کوردستان (باکوری عێراق) و دروستبوونی قەوارەیەکی سیاسی نیمچە سەربەخۆ بە ناوی هەرێمی کوردستانەوە، مەسەلەی نەوتی کوردستان لەلایەن کۆمەڵێک لە خەڵکانی شارەزای ناوخۆییەوە هەوڵی بۆ دراوە، هەوڵەکانیش سەرەتا بە نهێنی بوونە، تا لە مانگی تشرینی یەکەمی (1993) لە کابینەی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی (کۆمیتەی باڵای پرۆژە تایبەتییەکان) دەدرێت، ئەم کۆمیتەیە کاری هەوڵدان بووە بۆ دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەناوچەی تەق تەق و شێواشۆک. کۆمیتەکە لەلایەن ئەندازیاری نەوت (حەمە جەزا ساڵح) سەرپەرشتیکراوەو سەرۆکی وەزیرانی ئەوکات (کۆسرەت رەسوڵ عه‌لی) سەرۆکی کۆمیتەکە بووە. بە سوود وەرگرتن لەو پاشماوە ئاسنینانەی کە لە کارگەی شەکرەکە سلێمانی هەبووە، توانراوە پاڵاوگەیەکی بچووک دروستبکرێت و لە (26/12/1994) یەکەمین گاڵۆن نەوت لە بیرە نەوتی شێواشۆک دەردەهێنرێت، لە (28/ 12/ 1994) نموونەیەک لەو نەوتە دەبرێتە ئێران و لە تاقیگەکانی ئێران‌دا دەپشکنرێت و پاش ماوەیەک بە ئەنجامێکی ئەرێنییەوە دەگاتەوە کوردستان. ئەم پاڵاوگەیە لە سەرەتای ساڵی (1995) دەست دەکات بە دەرهێنانی نەوت. بەرهەمەکەی دەبرێت بۆ کارگەکانی چیمەنتۆی سەرچنار و بازیان، بەشێکیش لە پێداویستییەکانی نەوت لە دەڤەری سلێمانی دابین دەکات، بە تایبەتی بۆ قوتابخانە و نەخۆشخانەکانی لە بواری گەرمکردنەوەدا بەکاردەهێنرێت. هەندێک ئەم پاڵاوگە بچوکە بەسەرەتای دامەزراندانی پیشەسازی نەوت لە هەرێمی کوردستان ناودەبەن. بەڵام لەوکات بەدواوە بەهۆی دوو هۆکاری سەرەکی پرۆسەکە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگیەیە پەکی کەوتووە، ئەوانیش؛ یەکەم؛ حکومەتی عێراقی (ڕژێمی بەعس) دژی بەرهەمهێنانی نەوت بووە لە هەرێمی کوردستان. دووەم: شەڕی ناوخۆ‌و ململانێی یەکێتی و پارتی دەرفەتی نەداوە بە بەرەو پێشبردنی پرۆسەکە. جارێکی تر‌و پێش ڕوخانی ڕژێمی بەعس، کە لە چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان، چەند کێڵگەیەکی نەوتی دۆزرابوونەوە وەکو ناوچەکانی (زاخۆ، تەق تەق و گەرمیان) و هەر لەم قۆناغەدا بوو هێشتا سەردەمی دوو ئیدارەیی هەولێر و سلێمانی بوو، یەکێتی چەند گرێبەستێکی نەوتی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای نەوتی ئیمزا کرد. زۆرینەی ئەو بلۆکە نەوتییانەی گرێبەستیان لەسەر کرا، پێشتر نەوتیان تێدا دۆزرابوویەوە یان بیری نەوتیان تێدا هەڵکەندرا بوو. یەکەمین گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە قۆناغی دوو ئیدارەیی هەولێر و سلێمانی ئیمزا کران. لەو پرۆسەیەشدا یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ئیدارەی سلێمانی دەستپێشخەر بوو، بە پێچەوانەوە پارتی دیموکراتی کوردستان تا ساڵانێکی درەنگتر و تا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی عێراقی لە ساڵی (2003)دا، نەهاتە ژێرباری پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە. پێش ساڵێك لە ڕووخانی ڕژێمی بەعسی عێراق و لە (17/7/2002) یەکەم گرێبەستی نەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێم - ئیدارەی سلێمانی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی تەقتەق لەگەڵ کۆمپانیای (جەنەڵ ئینێرجی) تورکی ئیمزا کرا، کە یەکەمین گرێبەستی نەوتی بوو لەمێژووی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی واژۆ کرابێت. هەر پێش ڕوخانی ڕژێمی بەعس بوو لە (14/1/2003) حکومەتی هەرێم - ئیدارەی سلێمانی دوو گرێبەستی دیکەی نەوتی بۆ کارکردن لە بلۆکەکانی شاکەل و پوولخانە لەگەڵ کۆمپانیای (پیت ئۆیڵ) ئیمزا کرد. بەوەش ژمارەی گرێبەستەکانی ئیدارەی سلێمانی بۆ سێ گرێبەستی نەوتی هەڵکشا. سێیەم: دەرهێنانی نەوت لە پاش داگیرکردنی عیراق لەلایەن ئەمریکاوە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە لە عێراق و داگیرکردنی لە لایەن ئەمریکاوە، پاش ئەوەی گەمارۆی ئابووری لەسەر عیراق و هەرێمی کوردستان لابرا، تا ئەوکاتە تەنیا یەکێتی نیشتمانی لەڕێگەی ئیدارەی سلێمانییەوە دەستی بە ئیمزاکردنی گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیاکانی بیانی کردبوو، بە ساڵێك دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، بۆ یەکەمجار پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگەی ئیدارەی هەولێرەوە دەستی بە ئیمزاکردنی چەند گرێبەستێکی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکان کرد. لە (25/6/2004) حکومەتی هەرێم - ئیدارەی هەولێر سێ گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نەرویجی بۆ کارکردن لە کێڵگەکانی (تاوکێ، ئەربیل و دهۆک) لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر ئیمزا کرد. ئەوەش یەکەمین بەشداریی ئیدارەی هەولێر بوو لە ئیمزاکردنی گرێبەستی نەوتی و لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستاندا. هەر لە قۆناغی دوو ئیدارەیی هەولێر و سلێمانیدا، گرێبەستێکی دیکەی نەوتی لە نێوان ئیدارەی سلێمانی و کۆمپانیای (وێسترن زاگرۆس) بۆ کارکردن لە کێڵگەی نەوتی کوردەمیر لە ڕێککەوتی (4/5/2006) ئیمزا کرا. لە دوای یەکگرتنەوەی کابینە حکومییەکانی هەولێر و سلێمانی، حکومەتی هەرێم دەستی کرد بە دەرهێنانی نەوت و پێشخستنی بواری پیشەشازی نەوت کرد. بە خێرایی پەرەدان بە کەرتی نەوتی هەرێم و گربەستی نوێ لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت دەستی پێ‌کرد. چونکە ئەو گرێبەستانەی پێشوو بوون بە سەرەتایەک بۆ بلۆکبەندی کوردستان، پاشان لە کابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بارودۆخی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان لە سایەی یەکگرتنەوەی حکومەتەکانی هەولێر و سلێمانی لەلایەک و بوونی دەستورێکی نوێ لە عێراق لە لایەکی تر ڕێگەی بۆ هەرێمی کوردستان خۆشکرد پرۆسەی نەوت پەرە پێبدات. سەرەتای بەرفراوانبوونی کەرتی نەوت و گازی هەرێمیش لەوەوە دەستی پێ‌کرد کە چوارچێوەی جوگرافی له هەرێمی کوردستان بەسەر کۆمەڵە بلۆکێکی بچوک بچوک دابەشکرا که ژماره‌یان (48) بلۆک بوو له (8) ناوچه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا (دواتریش کرا بە (57) بلۆک)، ئەم دابەشکردنەش ئاراستەی سیاسەتی کۆمەڵە کۆمپانیاییەکی بیانی بۆ خۆی ڕاکێشا لە یەک کاتدا بۆ پەرەپێدان و بوژانەوە و وەبەرهێنان له کەرتی نەوتی هەرێم هاتنە پێشەوە. له ساڵی (2006) و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێکهێنرا، ساڵێک دواتر یاسای نه‌وت گاز له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رچوێنرا. لێره به‌دواوه کۆمپانیا بیانییه‌کانی بواری نه‌وت ڕویان له هه‌رێمی کوردستان کرد‌و تا ساڵی (2014) ده‌یان کۆمپانیای گه‌وره‌و دیاری بواری نه‌وت چه‌ندین گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامدا، که دیارتینیان کۆمپانیاکانی (جەنەڵ ئینێرجی، پیت ئۆیڵ، دی ئێن ئۆ، ویسترن زاگرۆس) له دوای ساڵی (2009)ه‌شه‌وه (16) کۆمپانیای نوێ ڕویان له هه‌رێمی کورستان کرد که به ناوبانگترینیان بریتی بوون له (کۆمپانیای دانا گاز، هانت ئۆیڵ، گۆڵف کیستۆن) دواتریش کۆمپانیاکانی وه‌ک (ئیکسۆن مۆبیل، شیفرۆن، گازپرۆم) هاتنه نێو پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه. کاری کۆمپانیاکان به‌شێوه‌ی جیاواز بۆ گه‌ڕان و پشکنین و هه‌ڵکه‌ندن و ده‌رهێنانی نه‌وت بووه، تا ساڵی (2014) زیاتر له (180) هه‌ڵکه‌ندن ئه‌نجام دراوه‌و په‌ێی زانیارییه‌کان (55-60%) هه‌ڵکه‌ندنه‌کان ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه. سەرچاوەکان د. قەیوان سوارە ستوەیلی، هەرێمی کوردستان و پرۆژەکانی گازی سروشتی، نوسینەگەی تەفسیر بۆ بڵاوکردنەوەو ڕاگەیاندن، هەولێر، 2013. مەسعود مەلا هەمزە. یەکەمین هەنگاوی دەرهێنان و پاڵاوتنی نەوتی کوردستان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە. چاپخانەی هێڤی، هەولێر 2017. ڕێبین فەتاح، چۆن نەوتی هەرێم کەوتە دەست کۆمپانیا پڕوپووچەکانەوە؟، پێگەی کوردستان تایمز؛ https://kurdistantimes.org/2020/09/03/%DA%86%DB%86%D9%86-%D9%86%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85-%DA%A9%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%95-%D8%AF%DB%95%D8%B3%D8%AA-%DA%A9%DB%86%D9%85%D9%BE%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7-%D9%BE%DA%95/ ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا، نەوت نیعمەتە یان نەهامەتییە بۆ گەلان؟!: گەشتێکی کورت بەناو مێژووی خوێناوی نەوت لە جیهاندا، پێگەی مێژووی کورد هەروەها کوردستانی نوێ؛ http://www.historyofkurd.com/2020/06/22/%DA%AF%DB%95%D8%B4%D8%AA%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AA-%D8%A8%DB%95%D9%86%D8%A7%D9%88-%D9%85%DB%8E%DA%98%D9%88%D9%88%DB%8C-%D8%AE%D9%88%DB%8E%D9%86%D8%A7%D9%88%DB%8C-%D9%86%DB%95%D9%88/ https://knwe.org/?p=35891 شهريار شيخلر، نمو قطاع النفط في إقليم كوردستان مقارنة بالعراق، موقع روداو‌و؛ https://www.rudaw.net/arabic/business/09112018?fbclid=IwAR3PzEJqiSIAUdg5cvhOajbtpDnCJ3znr9e24WDS1jrS4R78Yo_yQDfeS8M
(درەو): (درەو) بۆ یەكەمجار دەقی رێككەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و رەوتی سەدر بڵاودەكاتەوە، ئەم رێككەوتنە (13) خاڵییە، هەموو لە خزمەتی بنیادنانەوەی عێراقدایەو خۆی لە چارەنوسی كوردستان‌و ناوچە دابڕاوەكان نەداوە، رێككەوتنەكە دژایەتی خۆی بۆ (ئیسرائیل) راگەیاندووەو داوای دادگایكردنی گەندەڵكاران دەكات لە 2003وە بۆ ساڵانی دواتر، وا دەردەكەوێت لەمەدا بەدیاریكراوی (نوری مالیكی) سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق كراوەتە ئامانج كە نەیاری سەرسەختی موقتەدا سەدرە. رێككەوتنەكە جەخت لەسەر هەمواركردنی دەستوری عێراق دەكات لەماوەی ساڵێك‌و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاو هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكان‌و تێكەڵكردنیان لەگەڵ حەشدی شەعبی دەكات. ئەمە نوسخەی یەكەمی رێككەوتنەكەیەو دواتر گۆڕانكاری بچوك لە چەند خاڵێكیداكراوە. دەقی رێككەوتنی بارزانی‌و سەدر ئەوە روونە عێراق بوەتە دیلی گەندەڵی‌و وابەستەیی، بەبێ یەكخستنی ئیرادەی ئازاد‌و توانای فەراهەمكردنی بنەمایەكی نیشتمانی پتەو، دەرچوون لەم قەیرانە درێژخانەی كە ئاڕاستەكانی پرۆسەی سیاسی كۆنترۆڵ كردووە، بوونی نییە، بۆ دەربازكردنی وڵات لەبەردەم گۆڕانكارییەكی گشتگیر كە دەكرێت دووبارە بەها بۆ بەرژەوەندییە باڵا نیشتمانییەكان بگەڕێنێتەوە، لەرێگەی تەواوكردنی بنیادنانی دەوڵەتو دەزگاو دامەزراوە دەستورییەكانو گەڕاندنەوەی شكۆ لە هەموو گۆڕەپانو بوارەكاندا، ئەمەش بەدی نایەت، بەبێ رزگاركردنی ئیرادە نیشتمانییەكەیو پاكتاوكردنی هەموو ئەو شتانەی كە لە دەرەوەی دەسەڵاتەكانیدان لەچوارچێوەی دەستورو بنەمای جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانو بەهێزكردنی رۆڵی هەریەكەیانو دەستوەرنەدان لە كاروبارەكانیان. لەم سۆنگەیەوە، ئەوەی پێویستە بكرێت بكرێت، ئەمەیە: یەكەم: دوای ئیمزاكردن لەسەر ئەم یاداشتە، كرانەوە بەڕووی هەندێك لەو هێزە سیاسییانەی كە ئامادەن ئەم یاداشتە تەبەنی بكەن بە بنەما سەرەكییەكانیو هەر شتێك كە ناوەڕۆكەكەی دەوڵەمەند بكات، بەمەرجێك هەموان پەنا بۆ دەستورو ئەو ئیرادە میللییە ببەن كە هەڵبژاردنی پەرلەمان بەرجەستەی كردووە. دووەم: رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی یەكڕیزیی نیشتمانی بۆ رزگاریی‌و گۆڕانكاریی، كە بنكەكەی زۆرینەی نیشتمانییەو باوەڕی هەیەو تەبەنی هەر شتێك دەكات بۆ رزگاركردنی وڵات لە بەڵای تائیفیەتو رەگەزپەرەستی، ئەمەش لەڕێگەی كاری هاوبەش بۆ گۆڕانكاری دیموكراتی بەئاڕاستەی بنیادنان‌و گەڕاندنەوەی شكۆ بۆ دەوڵەتو پشتبەستن بە هاوڵاتیبوونی یەكسان‌و ئازاد وەكو بنەمایەك بۆ حوكمڕانی‌و بڕیاردان. ئەو لایەنانەی كە ئیمزا لەسەر ئەم یاداشتە دەكەن‌و ئەوانەی مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن، بەرپرسیارێتی پێكهێنانی حكومەتو گرەنتیكردنی بەردەوامبوون‌و پێشكەشكردنی پاڵپشتی‌و لێپرسینەوە لە حكومەتەكەیان دەكەوێتە ئەستۆ لەچوارچێوەی دەستوردا، بەبێ دەستوەردانی راستەوخۆ لە كاروبارەكانیدا، ئەوان بەرپرسیارن لە سەركەوتن یا پەككەوتن یاخود شكستهێنانی. سێیەم: رێزگرتن لە بنەمای بوونی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لە پەرلەمان كە چاودێری دەزگای حكومییەكان‌و دامەزراوەكان لەئەستۆبگرێت، بەجۆرێك رۆڵی چاودێریكردن لە چوارچێوە دەستورییەكەیدا، بەهێز بكات. چوارەم: كاركردن بۆ پێشكەشكردنی پرۆژەیەك بۆ هەمواری دەستور لە پەرلەمان، بەگوێرەی میكانیزمە دەستورییەكانو پێداویستییەكانی، لەماوەیەكدا كە لە ساڵێك زیاتر نەبێت. پێنجەم: سەرپەرەشتیكردنی جێبەجێكردنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بەگوێرەی خشتەیەكی زەمەنی كە لەنێوان هەردوولادا بڕیاری لەسەر بدرێت، ئەگەر ئەمە نەكرا، دەبێت پەنا بۆ عورفی نێودەوڵەتی‌و یاسای عێراقی ببرێت. شەشەم: پابەندبوونی عێراق بە سیاسەتی دژایەتیكردنی زایۆنیزم‌و بەتاوان ناساندنی ئاسایكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل. حەوتەم: كاركردن بۆ جێبەجێكردنی ئەو دەقە دەستوری‌و یاساییانەی كە بەهای ئەخلاقییەكان دەپارێزن، حەرامكردنی هەر شتێك كە لادان‌و رەفتاری پێچەوانەی ئادابی گشتی‌و تایبەت دروست دەكات. هەشتەم: رێزگرتن لە شكۆی دەوڵەتو دامەزراوەكانی، بەتایبەتیش دەسەڵاتی دادوەریی‌و رێگریكردن لە دەستوەردانی حزب‌و كوتلە سیاسییەكان لە هەموو ئەو شتانەی كە پەیوەندیدارن بە دەسەڵاتو دەزگاكانییەوە، بەرپەرچدانەوەی هەر دەستوەردانێكی دەرەكی‌و بەتاوان ناساندنیو پاراستنی سنور‌و دەروازەكانی عێراق لە دەسەڵاتی دەرەكی‌و حزبەكان‌و درێژكراوەكانیان. نۆیەم: پاراستنی سەربەخۆیی بڕیارە حكومییەكانی عێراق لە هەردوو كاروباری ناوخۆیی‌و دەرەكی، لە هەر جۆرە دەستوەردانێكی دەرەكی. دەیەم: هێزە چەكدارەكان لەڕووی ئامادەیی‌و مەشقو راهێنانو پڕچەككردنەوە، ئامادەبكرێنو توانای بەرگرییان بۆ پاراستنی سەروەری‌و سەربەخۆیی وڵات بەهێز بكرێت، پاڵپشتی هێزە ئەمنییە فەرمییەكان‌و سەرچاوەو پێداویستییەكانیان بكرێت‌و، بەگوێرەی چوارچێوە دەستورییەكان، شكۆ‌و ئامادەییان بۆ پێكهاتەكانی بگەڕێندرێتەوەو لەم چوارچێوەیەدا گەشەپان پێبدرێت، كاركردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گروپە چەكدارانەی كە لە دەرەوەی پێكهاتە دەوڵەتییەكانەوەنو تێكەڵكردنیان لەگەڵ حەشدی شەعبی، لەگەڵ پێویستی لەبەرچاوگرتنی كۆنترۆڵكردن‌و رێكخستنی حەشدو پاككردنەوەی لەخەڵكانی ناپابەندو هێشتنەوەی چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا. یانزەیەم: عێراق وڵاتێكی سەربەخۆو خاوەن سەروەرییە، بۆ جەختكردنەوە لەسەر ئەم بابەتە، بەمشێوەیە كاردەكرێت: ا- رێكخستنی پەیوەندییە دەرەكییەكانو فەراهەمكردنی بنەمای مامەڵەی هاوشێوە لەگەڵ وڵاتانی تردا. ب- بەهێزكردنی رۆڵی باڵیۆزخانەكانی عێراق‌و ئامادەكردنیان بۆ نوێنەرایەتیكردنی عێراق بەجۆرێك شایەنی پێگەو رۆڵی عێراق بێت. ج- كاركردن بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی پاسپۆرتی عێراق وەكو ئەوەی پێشتر هەبووە، بەجۆرێك لەناو هاوشێوەكانیدا رێزلێگیراو بێت. دوانزەیەم: پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا كە دەسەڵاتێكی فراوانی هەبێت، بە هەماهەنگی دەسەڵاتی دادوەریی بۆ وردبینیكردنو لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانی گەندەڵی حكومەت لە ساڵی 2003وە بۆ ساڵانی دواتر‌و لێپێچینەوە لەوانەی كەمتەرخەم‌و گەندەڵ بوون بە رێوشوێنی توند‌و روون‌و، رێگریكردن لە دەستوەردانی لایەنە سیاسییەكان لە كاری ئەم لیژنەو، شەش مانگ جارێك چاودێركردنی كارەكانی بكرێت‌و كار بكرێت بۆ پەسەندكردنی یاسای " من این لك هژا ؟". سیانزەیەم: پێشكەشكردنی ئەو پرۆژەیاسایانەی كە بۆ بەرژەوەندی گشتی پێویستن بە پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەریانو ئەنجامدانی ئەوەی پێویستە بۆ پەسەندكردنیان، تەواوكردنی بنیادنانی دامەزراوە دەستورییەكانو پێدانی ئەولەویەت بە پرۆژەیاساكانی (ئەنجومەنی فیدراڵ، ئاوەدانكردنەوە، نەوت‌و غاز)، گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ كاراكردن‌و جێبەجێكردنی یاسای دەستەی گشتی بۆ گرەنتیكردنی مافی هەرێم‌و پارێزگاكان ژمارەی (26)ی ساڵی 2016و یاسای دەستەی گشتی چاودێریی تەرخانكردنی داهاتە فیدراڵییەكان ژمارە (55)ی ساڵی 2017.