داهات و خەرجی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2022

Draw Media

2022-05-29 08:41:08



شیكاری: درەو
لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، زیاتر بووە لە (68.5 ترلیۆن) دینار، کە (95%)ی داهاتی نەوت و(5%)ی داهاتی نانەوتی بووە.
لەو داهاتەی بەدەستهاتووە زیاتر لە (43 ترلیۆن) دیناری بە ڕێژەی (95.4%)ی خەرجییەکانی چووە بۆ خەرجی بەگەڕخستن و تەنها (2.1 ترلیۆن) دیناری بە ڕێژەی (4.6%) لە بواری وەبەرهێناندا بەخەرج دراوە.
هەر بەپێی ئامارەکان دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی، بەڕێژەی (35%) و نزیکەی (23.5 ترلیۆن) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە.


یەکەم: داهاتی گشتی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2022

پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە بۆ سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بڵاوی کردوونەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (68 ترلیۆن و 572 ملیار و 522 ملیۆن و 428 هەزار و 437) دینار، بەجۆرێک بڕی (65 ترلیۆن و 340 ملیار و 20 ملیۆن و 628 هەزار و 667) دیناری بەڕێژەی (95%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (3 ترلیۆن و 232 ملیار و 501 ملیۆن و 799 هەزار و 770) دینار، بەڕێژەی (5%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری سێ مانگی یەکەمی ساڵەکە بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (1)).

 


دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2022
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022) ، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (45 ترلیۆن و 125 ملیار و 566 ملیۆن و 397 هەزار و 805) دینار، بەجۆرێک بڕی (43 ترلیۆن و 7 ملیار و 195 ملیۆن و 592 هەزار و 339) دیناری بەڕێژەی (95.4%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (2 ترلیۆن و 118 ملیار و 370 ملیۆن و 805 هەزار و 446) دیناری بەڕێژەی (4.6%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. سەبارەت بە وردەکاری سێ مانگی یەکەمی ساڵەکە بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (2)).

 

سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە چارەکی یەکەمی 2022
خەرجییە گشتییەکانی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (2 ترلیۆن و 118 ملیار و 370 ملیۆن و 805 هەزار و 446) دیناری بەڕێژەی (4.6%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (14 ملیار و 907 ملیۆن و 493 هەزار و 577) دیناری بۆ خەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (482 ملیار و 685 ملیۆن و 23 هەزار و 336) دیناری بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (627 ملیار و 841 ملیۆن و 994 هەزار و 58) دیناری بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی بیناسازی بڕی (846 ملیار و 194 ملیۆن و 499 هەزار و 215) دیناری بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (146 ملیار و 741 ملیۆن و 795 هەزار و 280) دیناری بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵەکە بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (3)).

 

چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2022
لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (45 ترلیۆن و 125 ملیار و 566 ملیۆن و 397 هەزار و 805) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (68 ترلیۆن و 572 ملیار و 522 ملیۆن و 428 هەزار و 437) دینار.
واتە بڕی (23 ترلیۆن و 446 ملیار و 956 ملیۆن و 30 هەزار و 632) دیناری بەڕێژەی (35%) لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (2 ترلیۆن و 118 ملیار و 370 ملیۆن و 805 هەزار و 446) دیناری لە داهاتی گشتی ماوەتەوە. سەبارەت بە وردەکاری سێ مانگی یەکەمی ساڵەکە بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (4)).

 

چوارەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2022
لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بڕی بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (3 ترلیۆن و 420 ملیار و 115 ملیۆن و 22 هەزار و 876) دینار بووە. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (238 ملیار و 422 ملیۆن و 921 هەزار و 123) دیناری خەرجکردووە، بە جۆرێک تەنها (5) هەزار دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (21 ملیار و 122 ملیۆن و 833 هەزار و 927) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (3 ترلیۆن و 160 ملیار و 569 ملیۆن و 267 هەزار و 826) دیناری خەرجکردووە، بڕی (2 ترلیۆن و 959 ملیار و 139 ملیۆن و 195 هەزار و 162) دیناری لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (201 ملیار و 430 ملیۆن و 72 هەزار و 664) دیناری بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. 
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (5)).

 

 

سەرچاوەکان

ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق

  • حساب الدولة لغایة کانون الثاني 2022 للموازنە الاتحادیة
  • حساب الدولة لغایة شباط 2022 للموازنە الاتحادیة
  • حساب الدولة لغایة اذار 2022 للموازنە الاتحادیة
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand