Draw Media
هه‌واڵ / كوردستان

درەو: وەرگیراوە لە (BBC)  لە 30 حوزەیران (سومەیە) کچە گەنجێکی (18) ساڵ بوو، لەگەڵ زەکەریا رۆستەمی هاوسەری کە تەمەنی (21) ساڵ بوو لە ناو شوققەکەی خۆیاندا لە هەولێر کوژران، ئەنجامدەری تاوانەکە برای سومەیە بوو، چونکە بە پڕۆسەی هاوسەرگیرییەکەیان ناڕازی بوو. سومەیە و زەکەریا یەکتریان خۆشدەویست، کاتێک پەیوەندییەکەیان ئاشکرا دەبێت سومەیە روبەڕووی لێدانێکی توند دەبێتەوە لە لایەن خێزانەکەیەوە، لە ئەنجامی ئەمە سومەیە هەوڵی خۆکوشتنی داوە. بۆ چارەسەری کێشەی ناڕازی بوونی خێزانی سومەیە بە هاوسەرگیری کچەکەیان لەگەڵ خۆشەویستەکەی و رێگری کردن لە خوێنڕشتن بەپێی رێککەوتنێکی خێڵەکی لە بەرامبەر رازیبوونی بنەماڵەی سومەیە بە پڕۆسەی هاوسەرگیری کچەکەیان سێ کچی بنەماڵەی زەکەریا درا بە براکانی سومەیە. یەکێک لە براکانی سومەیە کە لە ئەنجامی سوڵحەکە خوشکێکی زەکەریای بەرکەوتبوو بەڵام ناڕازی بوو بە رێککەوتنەکە، لە دوای ساڵ و نیوێک چووە سەر ماڵیان، سومەیە و زەکەریای بەیەکەوە بە دەمانچەکەی کوشت. مانگێک پێش ئەم رووداوە، چالاکوانی ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (ئیمان سامی مەغدید) ناسراو بە ماریا لە لایەن براکەیەوە کوژرا، یەکێک لە کەناڵە ناوخۆییەکانی هەرێم چاوپێکەوتنی لەگەڵ براکەی ماریا کە تۆمەتبارە بە کوشتنی خوشکەکەی ئەنجامدا، ئەو کەناڵەی وەک سەکۆیەک بەکارهێنا بۆ تۆمەتبارکردنی ماریای خوشکی و هێنانەوەی پاساوی کوشتنەکەی. لە کۆتایی مانگی ئازاردا تەرمی (کوێستان پیرۆت خدر) لە هەولێر دۆزرایەوە، ئەو تەمەنی (35) ساڵ بووکاتێک هاوسەرەکەی سەریبڕی. (فاتمە زراعی) لەهەولێر کاری دەکرد، تەمەنی (23) ساڵ بوو، لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە 26 حوزەیراندا بە چەقۆ کوژرا، لە دوای خۆی منداڵیكی (5) ساڵانەی بەجێهێشت. بە پێی ئامار و زانیارییەکانی رێکخراوی (ئێمە) بۆ پارێزگاری لە مافەکانی ژنانی هەرێم، لە ماوەی (6) مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان (22) ژن کوژراوە، (31) ژن خۆی کوشتووە، (29) ژن خۆیان سوتاندووە. لە ساڵی (2021)دا (40) ژن کوژراوە لە لایەن یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەیانەوە بە بیانوی پاراستنی شەرەف، (61) ژن خۆی کوشتووە، بە پێی ئاماری رێکخراوی پشتیوانی یاسایی ژنان کە ناوەندەکەی لە سلێمانییە. بەپێی بیروڕای بەشێک لە چالاکوانەکانی بواری ژنان گومانیان هەیە لە زۆرینەی حاڵەتەکانی خۆکوشتنی ژنان، ئایا بەڕاستی خۆکوشتنن؟ یان بەزۆر خۆکوشتنن؟ ئایا چ فشارێک لەسەر ژنان مومارەسە دەکرێت کە تەنها خۆکوشتن دەروازەی رزگاری بێت بۆیان؟ شیلان حەمەنوری، توێژەری کۆمەڵایەتی و چالاکوانی بواری جێندەری و مافەکانی ژنان، بە بی بی سی راگەیاند "حکومەت و رێکخراوەکانی ژنان، بەڕێوەبەرایەتی  بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، تاوانەکانی دەرهەق بە ژنان دۆکیومێنت دەکەن، بەڵام ناتوانم بڵێم ئەم دۆکیومێنت کردنە زۆر وردە" هەروەها دەڵێت "هەندێک جار رووداوێک بە خۆکوشتن تۆمار دەکرێت، بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکاندا (استنحار)ن واتە زۆرلێکردن و هاندانی ژنە بۆ خۆکوشتن، هەندێک جار ژنان بە خنکاندن دەکوژرێن یان سوتاندن پاشان حاڵەتەکە بە خۆکوشتن تۆمار دەکرێت، یان بە قەزاو قەدەر، رەنگە هەندێکجار هۆکارەکە هەوڵنەدان بێت بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکە، تەنها بە وتەی شاهێدحاڵەکان کەیسەکە یەکلا دەکەنەوە، ئەمە بە تەنها بەس نییە، پۆلیسیش زانیاری پێویستی لانییە تا راستییەکان دەربکەون". قەبرە بێ ناونیشانەکان لە کاتی روودانی تاوانی کوشتنی ژنان لە کوردستان، پرسیارێک دێتە ئاراوە " چی کردبوو؟"، هەندێک ئەم پرسیارە بە یەکەم بەڵگەی تێڕوانینی دوژمنکارانە بۆ ژنان دەزانن، کۆمەڵگە داننانێت بە ماف و ئازادی و هەڵبژاردنی ژناندا، ئەم پرسیارە لە خودی خۆیدا بە دانپێدانانێکی ناڕاستەوخۆ دەردەکەوێت کە هەندێک رەفتاری دیاریکراوی ژنە هۆکارە بۆ کوشتنی. بنەماڵەی قوربانیانی ئەم جۆرە تاوانانەی لە ژێر بیانووی پارێزگاری لە شەرەف ئەنجام دەدرێت رەتیدەکەنەوە تەرمی قوربانییەکەیان بە شێوەکەی شایستە بنێژرێت، تەرمی قوربانییەکان لە قەبرستانی تایبەت و بەبێ ناو وناونیشان دەنێژرێن، لەم دواییەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەستپیشخەری کرد بۆ دانانی کێل لەسەر ئەو قەبرانە، بەڵام لە جێگەی ناوی قوربانییەکە دەستەواژەیەکی نووسی کە بریتی بوو لە "شوێنی ژیان". ئێمە لەگەڵ سێ داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان قسە دەکەین، هەوڵ دەدەین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان تێبگەین، ریشە کۆمەڵایەتییەکەی، کاریگەری ژینگەی سیاسی، ئایا رۆڵی رێکخراوەکانی ژنان بۆ وەستاندنی تاوانەکانی دژ بە ژنان چییە؟ تا چەند ئەم رێکخراوانە لە ژێر پەردەی حزبیدا هاتونەتە دەرەوە؟ هەروەها لە پەراوێزی فەراهەمکراوی کارکردنی چالاکوانەکانی بواری ژنان دەڕوانین، چی مەترسییەک هەیە لە تێپەڕاندنی ئەو سنوری کارکردنە؟ ئایا کەس هەوڵی داوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر تا دوو جار ژنان نەکوژرێن بەوەی لە گۆڕی بێناونیشان دەنێژرێن؟ لەگەڵ بوونی چەندین ژن لە حکومەت، حزبەکان و پەرلەماندا، لە پێش هەموویانەوە رێواز فایەق کە سەرۆکی پەرلەمانە، دەبێت بپرسین بە شێوەیەکی گشتی چییان پێشکەشی دۆزی ژنان کردووە؟ ئایا رۆڵیان هەیە لە گۆڕانکاری راستەقینەی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی دەرهەق بە ژنان و سزادانی تاوانباران؟ بۆچی ژن دەکوژرێت؟ سەرەتا، هۆکاری زیادبوونی تاوانەکانی دەرهەق بە ژنان و توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق چییە؟ شیلان نوری لە سلێمانییەوە بە بی بی سی راگەیاند، میراتی کۆمەڵایەتی هۆکاری سەرەکییە،کۆمەڵگە "تێڕوانینی بۆ ژن تەنها لە روانگەی جەستەوەیە، بە هێمای شەرەفی خێڵ و خێزانی دەزانێت، شەرەفی ئەو نامێنێ بە نەمانی پەردەی کچێنی" هەروەها " مەیلی پیاو سالاری لای بەشێک لە پیاوانی ئایینی، لە کاتێکدا تەفسیری ئەوان دژ دەوەستێتەوە لەگەڵ خودی ئاییندا وەک خەتەنەی کچان و بێبەشکردنی ژنان لە میرات و فێربووندا" هەروەها شیلان ئاماژەی دا بە " هەندێک لە حزبە ئیسلامییە توندڕەوەکان رۆڵێکی نەرێنی دەبینن" وای دەبین داواکاری چالاکوان و رێکخراوەکانی بواری ژنان "لەگەڵ ئایین یەکناگرێتەوە و پێشێلکردنی رەوشتە، ئەم حزبانە لە گوتارەکانیاندا دژایەتی ژنە چالاکوانەکان دەکەن". هۆکارێکی تر لاوازی رۆڵی یاسایە، دەڵێت: "کاتێک ژن پەنا بۆ دادگاکان دەبات، شۆک دەبێت بە خاو بەڕێوەچوونی رێکارەکان تا ئاستێک بە ناچاری واز لە مافەکانی دەهێنێت". سەبارەت بە سزادانی ئەنجامدەرانی تاوانی کوشتنی ژنان دەڵێت، سەرەڕای هەموارکردنەوەی یاسا لە دوای هەوڵی ژنە چالاکوانەکان، ناساندنی تاوانی ژنان بە بیانوی شەرەف وەک تاوانی بە ئەنقەست " گرفتەکە رادەستکردنی تاوانبارە بە دادگا، هەندێک جار تاوانبار نادیارە (بە رێککەوتن لەگەڵ خێزان یان خێڵ) یان پەنا دەباتە بەر یەکێک لە بەرپرسەکان یان خاوەن پێگە سیاسییەکان، یان دەچێتە دەرەوەی وڵات، تاوانی کوشتنی ژنیش زۆرە کە تاوانباران دەستگیرنەکراون". شیلان لەسەر رۆڵی دەزگاکانی راگەیاندن و پەروەردە دەڵێت " نەرێنین زیاترلەوەی ئەرێنی بن، زۆربەی جار لە بری هەوڵدان بۆ پێشکەوتن، میراتە کۆمەڵایەتییەکە بەرهەم دەهێنێتەوە". کۆمەڵگە و حزبەکان و هەردوو دەزگای ئاسایش و دادوەری ڤینۆس فایەق، نوسەر و شاعیری نیشتەجێ لە هۆڵەندا کە گرنگی بە دۆزی ژنان و بەرگری لە مافەکانیان دەدات، بە بی بی سی راگەیاند، زیادبوونی تاوانی کوشتنی ژنان لە کوردستان " بابەتێکی بە ئازارە، ناوەڕۆکی بابەتەکە ئاڵۆزە لە کۆمەڵگەیەکدا عەقڵێکی خێڵەکی حوکمی دەکات، هاوشانی عەقڵێکی سیاسی نابەرپرسی پێنەگەیشتوو". ئەو دەڵێت کۆمەڵگە "هۆشیاری کەمەو تا ئێستا بەبەهێزی بڕوای بە نزمی و پلەدوویی ژنان و یەکسان نەبوونی لەگەڵ پیاواندا هەیە، عەقڵیەتی دینی رەگوڕیشەی لە سادە ترین وردەکاری یاسادا داکوتیوە". بە ڕای ئەو دامەزراوە حزبییەکانی دەسەڵاتدار لە کوردستاندا "دەستێکی بەهێزی هەیە لە هەموو جومگەکانی دەوڵەتدا، بە تایبەت لە داداگاکاندا، هەر بەرپرسێکی بچوکی حزبی دەتوانێت رێڕەوی مەترسیدارترین دۆسییەی کوشتن یان خراپەکاری بگۆڕێت،چجای ئەوەی بابەتەکە کوشتنی ژن بێت". زۆربەی جار تاوانەکانی کوشتن ناگەنە دادگاکان، وەک ڤینۆس دەڵێت "کاتێک ژن دەکوژرێت بە شێوەیەکی خێڵەکییانە سوڵح دەکرێت" دەشڵێت کاتێک هەواڵەکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبێتەوە، هەندێک جار هۆکار دەبێت تا کەس و کاری قوربانییەکە پەنا بۆ یاسا ببەن "بەڵام لەبەر ئەوەی بکەری تاوانەکە نێرە یاسا لایەنی ئەو دەگرێت، دۆسییەکە دەشێوێنرێت، بە بەرگریکردن لە شەرەف گرێی دەدەنەوە"  هەروەها دەڵێت،ئەگەر ئەنجامدەری تاوانەکە "پشتێکی حزبی هەبێت ئەگەر لاوازیش بێت ئەوا کەسوکاری قوربانییەکە بێدەنگ دەکرێن، هەندێک جار بڕە پارەی زۆر دەدەن لە بەرامبەر پاشگەزبوونەوە لە داواکە، بەتایبەت کە دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان زۆر خراپە"  ڤینۆس جەختدەکاتەوە کە ئەم تاوانانە بەشێوەیەکی سروشتی پەرەدەسەنن "ئەگەر رێگرییەکی یاسای بەهێز نەبێت تاوانباران سزا بدات" جێبەجێنەکردنی یاساو دەستێوەردانی حزبی ئاڤان جاف، سەرۆکی بەشی راگەیاندن لە رێکخراوی (ئێمە) لەهەرێمی کوردستان وای دەبینێت "جێبەجێنەکردنی یاسا و دەستێوەردانی سیاسی و حزبی لە بڕیارەکانی دادگاکاندا" هۆکاری سەرەکی پەرەسەندنی تاوانی دژ بە ژنانە. هەروەها بە بی بی سی وت"پیاوسالاری ستەمکار هەیە، هەمیشە چارەسەری کوشتنی ژنان بە سوڵحی عەشایەری و لەسەر حسابی مافی ژن دەکرێت، نەبوونی ئیستراتیژێک بۆ وەستانەوە دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان، کێشە سیاسییە بەردەوامەکانی هەرێم". بزوتنەوەکانی ژنان چی دەکەن؟ بە رای ئاڤان، رێکخراوەکانی ژنان بە شێوەیەکی کارا چالاکن لە روبەڕوبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وتاوانەکانی کوشتنیان، لەگەڵ بوونی ئەنجومەنێکی باڵای خانمان و بەڕێوەبەرایەتییەکی تایبەتیش بە وەستانەوە لە دژی توندوتیژی دژی ژنان. ئاڤان دەڵێت رێکخراوی (ئێمە) "پلانی ستراتیژی هەیە بۆ بەرگری لە ژنان دژی توندوتیژی، لەنێویاندا دروستکردنی هاوپەیمانییەکی گشتگیرە بۆ ژنان" رێکخراوەکە لە 8 ئازاردا کە رۆژی ژنانە "کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی رێکخست، تیایدا بەیانیک دەرکرا ناڕەزایەتی ئێمەی لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان جەختلێکردەوە، بەیاننامەکەمان رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت کرد، داوامان لێکردن کاری جددی بکەن لە پێناو وەستاندنی تاوانەکانی کوشتنی ژنان، کە بەردەوام لە هەرێم لە زیادبووندایە". ئایا گرفتەکە لە کوێدایە، بۆچی تا ئێستا کوشتنی ژنان بەردەوامە؟ ئاڤان دەڵێت " ستراتیژی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە یەکسانەی جێندەری لاوازە، دەتوانین بڵێین بڕوابوون بەم یەکسانییە لای زۆر کەس نییە" "ئامادەبوونی شانۆییانەی ژنان لە ژێر سێبەری عەبای حزبدا" ڤینۆس فایەق، پێی وایە ئامادەبوونی ژنان لە کوردستان گەشبینانە نییە، ئەو دەڵێت "لە کوردستان بزوتنەوەی ژنان نیە بەڵکو رێکخراوی ژنان هەیە، ئەوانیش لەسەر ئاڕاستەیەکی فکری و فەلسەفی رانەوەستاون" "رێکخراوەکانی ژنان لە کوردستان خەباتێکی تەواو کۆمەڵایەتی و سیاسی ژنان ئاڕاستە ناکەن، بەڵکو ئەم رێکخراوانە لە ژێر عەبای حزبە پیاوسالارەکاندا دامەزراون کە راپەرینیان لە کوردستان هەڵگیرساندووە، سەرکردایەتی شۆڕشێکی پیاوسالارانەیان کردووە، دەوڵەتێکی پیاوسالاریان دروستکردووە".هەروەها دەڵێت، ئامادەبوونی ژنان تەنها بە وێنە بووە "دەوڵەت  لە رێگەی رێکخراوەکانی ژنانەوە دایناوە تا وێنەی حزبێکی شارستانی دروستکراوی پێتەواوبکات". لێرەدا بێتوانایی لە روودانی گۆڕانکاری لە دۆخی ژناندا دروستدەبێت وەک ڤینۆس دەڵێت "هەموو رێکخراو و چوارچێوە ژنانییەکان هەموو ئەو رێکخراوانەی بە رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی ناودەهێنرێن لە کوردستاندا، لە هەناوی حزبەکانی دەسەڵاتەوە دەرچوون،ئەوان کۆنترۆڵی ئابووریان کردووە، سەرچاوەی ئابووری ئەو رێکخراوانە بەدەست ئەوانەو ئەگەر پیجەوانەی بەرنامەی حزب بجوڵێنەوە سەرچاوە داراییەکەیان نامێنێت". ڤینۆس فایەق، سەرەڕای ئەوەی هەوڵی چالاکوانەکان نادیدە ناگرێت، بەڵام پێی وایە جووڵەی ئەوان لە سنورێکی بەرتەسکدا دەمێنێتەوە، دەڵێت "هەندێک چالاکوان هەیە هەوڵدەدەن بۆ گەیشتن بە بەشێک لەو دروشمانەی با کەمیش بێت کە بەرزیان کردۆتەوە، بەڵام ئەوان لە سنورێکی بەرتەسکدا دەجوڵێن، دڵسۆزیان بۆ حزب هەمیشە لە پلەی یەکەمدا دێت". لەبەر ئەو هۆکارانەیە زەحمەتە گۆڕانگاری رووبدات. هەروەها دەڵێت" ئەم رێکخراوانە زەحمەتە بتوانن هیچ گۆڕانکارییەک لە دەرەوەی بەرنامەو ئایدۆلۆجیای حزبەکانیان بکەن لە کۆمەڵگەدا،ئەمە رەشبینی نییە بەڵکو ڕاستی واقیعەکەیە". شیلان نوری، توێژەری کۆمەڵایەتی زۆر گەشبین نییە، ئەویش هەروەها وای دەبینێت پەیوەندی حزبی رێگرە لە بوونی رۆڵی کاریگەری چالاکوانە ژنەکان، دەڵێت "زۆرینەی ژنە چالاکوانەکانی بواری مافەکانی ژن پەیوەندی سیاسییان هەیە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر جوڵانەوەکە دەبێت، هەندێک جار ئەم پەیوەندییەیان ناچاریان دەکات بێدەنگی هەڵبژێرن ئەگەر بێتو مافەکانی لەگەڵ بەرژەوەندییە حزبییەکە ناکۆک بێت". هەروەها شیلان وتی"هەندێک جار حزبەکان فەرمان بە ئەندام پەرلەمانەکانیان دەکەن دەنگ بە پرۆژەیەکی دیاریکراو بدەن یان نەیدەن، ئەگەر ژنە پەرلەمانتارێک رێنماییەکانی حزبی رەتکردەوە ئەگەری سزادانی لە ناو حزبدا هەیە، ئەمە کاریگەری نەرێنی لەسەر جولانەوەی ژنان دەبێت، دوو شت تێکەڵ دەکات، حوکم دەکات لەسەر رۆڵی ژنە چالاکوانە سەربەخۆکان پشتبەستوو بەوەی حزبییەکان ئەنجامی دەدەن". هەڕەشەکانی کوشتن و رفاندن وەستانەوە بە رووی توندوتیژی دژی ژنان هەندێک جار مەترسیدارە، شیلان دەڵیت، ژنە چالاکوانە سەربەخۆکان لە بەرگرییان لە مافەفەکانی ژنان "روبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە" لە دوو لایەنەوە، "خێزانی ئەو ژنانەی پەنایان  بۆ دەهێن و داوای پشتیوانی دەکەن لەگەڵ کەسەکانی ناو دەسەڵات" شیلان بۆ بی بی سی ئاشکرای دەکات، خودی خۆی لە جارێک زیاتر روبەڕووی هەڕەشە بۆتەوە "بە کوشتنی کچەکانم و رفاندنیان هەڕەشەیان لێکردوم، بە هۆی بوونی قوربانییەکی توندوتیژی لە پەناگەیەکی ژناندا کە من بەڕێوەم دەبرد". هەروەها دەڵێت "هەندێک جار نامەی هەڕەشەم لە مۆبایلەکەمەوە پێدەگات، یان تەلەفۆنی ماڵەکەم، لە رێگەی ئیمەیڵی ئەلەکترۆنی، وە لە دوایین هەڕەشەدا  لە نیوەی شەودا تەقە لە ماڵەکەمان کرا، تا ئێستا ئەنجامدەرانی نەناسراون، سەرەڕای ئەوەی پەنام بۆ پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بردووە". ژنان بۆ دەرباز بوون لە توندوتیژی پەنا بۆ کوێ ببەن؟ شیلان نوری دەڵێت، هەموو ئەو پەناگانەی تایبەتن بە لەخۆگرتنی ئەو ژنانەی روبەڕووی توندوتیژی خێزانی دەبنەوە یان هەڕەشەی کوشتنیان لەسەرە و سەر بە رێکخراوەکانن لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە لەبەر "هۆکاری ئەمنی" داخراون. هەروەها دەڵێت " زیاتر لە پەناگەیەک روبەڕووی هێرش بۆتەوە و چەند ژن بریندار بوون، لەبەر بێتوانایی حکومەت لە پارێزگاری ژنانی ناو پەناگاکان و دابینکردنی سەلامەتییان هەموو پەناگاکان داخران، پەناگەی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە هەموو شارەکانی هەرێم کرانەوە".  هەروەها دەڵێت "دامەزراندنی کارمەند و بەرپرسی ئەم پەناگایانە بە داخەوە لە سەر بوونی تواناو بڕوابوون بە بیری یەکسانی نەبوو، ئەمە کاریگەری نەرێنی لەسەر چۆنێتی کارەکە و پێشکەشکردنی هاوکاری و دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان هەبوو".   ئەدای ژنان لە حکومەتدا بە شێوەیەکی گشتی ئامادەیی ژنان لە حکومەتدا دەبێت رەنگدانەوەیەکی ئەرێنی هەبێت لە دۆخی ژنانی هەرێمدا، چاوەڕوانی لێدەکرێت هاندەر بێت بۆ جوڵانەوەیەکی فەرمی دژ بە کوشتنی ژنان، ژنە چالاکوانەکان چۆن سەیری ئەدای ژنان دەکەن لە حکومەتدا؟ ڤینۆس فایەق دەڵێت "هەبوونی ژنان لە پۆستە حکومییەکاندا مانای ئەوە نییە ئەوان چالاکوانی دیفاع لە مافەکانی ژنانن، بەڵام جەختدەکەمەوە کە پێویستە نمونەی ژنێکی بەتوانا بن، خاوەنی بەهرەو لێهاتووی بن، لەبەر لێهاتووییان لە پۆستدا بن نەک بە تەزکییەی حزبی، یان لەبەر ئەوەی نێرینەیەکی خزمی بەرپرسێکی حزبییە یان شەهیدی یەکێکە لە حزبەکان" هەروەها دەڵێت "زۆرینەی ژنان بەپێی یاسای کۆتا پۆست و ئیمتیازات وەردەگرن، بەمەرجی دڵسۆزی تەواویان بۆ حزب دیاریدەکرێن،تا راددەیەک ئەمە ئاساییە، بەڵام دانانی ژنی لاواز لە پێگە حکومییە هەستیارەکاندا تەنها بۆ ئەوەی بڵێن ئەم حزبە پێشکەوتوو مەدەنیە، واتە ئەو ژنانە وەک بوکەڵە وان بە دەست حزبەوەو دەیانجوڵێنن، بوون و نەبوونیان وەک یەکە". ئاڤان جاف رایەکی جیاوازی هەیە، ئەو رێواز فایەقی سەرۆک پەرلەمان بە بەنازیر بۆتۆی کوردستان وەسفدەکات، ئاڤان دەڵێت " سەرۆکی پەرلەمان ژنێکی بە تواناو بەهێزە، رۆڵی کاریگەری هەبووە لە دەرکردنی یاسای مەدەنی، کراوەو پێشکەوتوخواز بۆ بەرگری لە مافەکانی ژنان، ئەو هەمیشە پشتیوانی رێکخراوەکانی ژنانە لە هەموو چالاکییەکانیاندا". بەڵام ئاڤان پێی وایە، ئاستەنگ هەیە لە بەردەم گۆڕانکارییەکاندا، دەڵێت "رای گشتی بەشێوەیەکی پێویست پشتیوانی ژنان ناکات و لەگەڵی نییە، گرنگی زۆر بە بەرگری لە ژنان نادات کاتێک روبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە تەنها بە قسەو دروشم نەبێت،بێ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە". ئایا چارەسەر هەیە؟ شیلان نوری دەڵێت بۆ ئەوەی گۆڕانکاری رووبدات دەبێت "سەرلەنوێ بە هەموو ئەو هۆکارانەدا بچینەوە کە لەسەرەوە باسمکردووە، ئەوانە ژینگەیەکیان دروستکردووە کە هاوکارە بۆ توندوتیژی دژی ژنان، دەبیت هەمواری بکەینەوەو بیانگۆڕین، کاربکەین بۆ رۆشنبیرکردنی کۆمەڵگەو هۆشیارکردنەوەی، زامنکردنی مافەکانی ژنان لە یاساو دادگاکاندا". هەروەها دەڵێت "دەبێت کار بە مەبدەئی جیاکاری ئەرێنی بکرێت لە کەیسەکانی تایبەت بە مافی ژنان لە دادگادا، بەتایبەت تاوانەکانی کوشتنی ژنان". روونیدەکاتەوە "حوکمی دۆسییەکانی کوشتنی ژنان لە ماوەیەکی کورتدا دەربچێت،نەک لە دوای دوو ساڵ ،بۆ ئەوەی ببێتە رێگرییەک حوکمەکە لە رادیۆ و تەلەفزیۆنەکان رابگەیەنرێت، دەبێت ئەوانەی تاوانی توندوتیژییان لە دژی ژنان ئەنجامداوە هیچ لێبوردنێکی حکومەت نەیانگرێتەوە، رێگری لە سوڵح بە پارە یان پێدانی کچان بۆ هاوسەرگیری تا کێشەکە یەکلابکەنەوە، دەبێت ئەوەی تاوانباران داڵدە بدات جا هەر کەس بێت وەک هاوبەشی تاوانەکە سەیر بکرێت". هەروەها دەڵێت زۆر گرنگە:"ئەم کێشەیە بە کێشەی هەموو کۆمەڵگە سەیر بکرێت نەک تەنها کێشەی ژن". ئەو وایدەبینێت کە"ئەگەر عەقلییەتی زاڵ نەگۆڕدرێت، زەحمەتە بۆ ژنان ئازادی بڕیاردان و بەشداری کارایان لە دروستکردنی بڕیاردا وەکو پیاوان بۆ فەراهەم ببێت بێ ئەوەی روبەڕووی توندوتیژی یان کوشتن ببێتەوە". ناو بۆ قوربانییەکە بگێڕنەوە ئاڤان دەڵێت، ئەو کەسەی زۆرترین بەرگری لە مافەکانی ژنان دەکات لە هەرێمدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتە، ئەو فەرمانی نووسینی ناوی قوربانییەکانی کردووە لەسەر کێلی گۆڕەکانیان بەڵام خێزانی قوربانییەکان نایانەوێ ئەو ناوانە هەبێت تا بە تەواوی لە بیربچنەوە. هەروەها دەڵێت "دەمەوێت ئاماژە بە ژنانی رێکخراوەکان، ژنە چالاکوانەکانی تر کە هەمیشە و بەردەوام لە هەوڵدان لە پێناو بەهێزکردنی ژنان و بەرزکردنەوەی پێگەو رۆڵیان،پڕۆژە یاسایەکیان پیشکەش کردووە چاوەڕێ دەکرێت پەرلەمان گفتوگی لەبارەوە بکات". سەرچاوە: لە بی بی سی وەرگیراوە  


درەو: توێژینەوەی: هێمن ئەمین شوانی، بەشی راگەیاندنی كۆلێژی ئاداب و هونەر- زانكۆی جیهان - هەولێر  یەکێک لە مەترسیەکان لەسەر ئاسایشی خێزان لە هەرێمی كوردستان تەرخانكردنی كاتێكی زۆری رۆژانەیە بۆ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، لە دەرئەنجامی توێژینەوەکدا دەرکەوتوە (%77.7)  ڕۆژانە (1-4) کاتژمێر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاردەهێن، لە ڕووی كۆمەڵایەتی و دەرونیەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بونەتە هۆكارێك بۆ زیادبوونی گرفت و دیاردە كۆمەڵایەتیەكانی وەك (خیانەت و ناپاکی، درۆکردن، دڵپیسی، فێڵکردن، لاوازبونی پەیوەندییە خێزانیەکان، متمانە و ڕێزگرتن)، هەموو ئەوانەش بەهۆکارە سەرەکی و گشتیەکانی جیابونەوەی ژنی و مێرد لە قەڵەم دەدرێن.   🔹 دەقی توێژینەوەكە پەیوەندی تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تیەکان بەئاسایشی خێزان- جیابونەوە بەنموونە/ توێژینەوەیەکی مەیدانیە لە شاری هەولێر هێمن ئەمین جەلال شوانی     بەشی ڕاگەیاندن، کۆلێژی ئاداب و هونەر، زانکۆی جیهان- هەولێر، كوردستان، عێراق ______________________________________________________________________________________ پوختەی توێژینەوە خێزان بەیەکەم خانەی پێگەیاندنی تاکەکانی کۆمەڵگە دادەنرێ، لەژێر چەتری خیزاندا ئاسایشی ئەندامان تاڕادەیەکی زۆر پارێزراو دەبێ، بەڵام جیابونەوە بەگەورەترین هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر خێزان دادەنرێ. ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە دەستنیشانکردنی پەیوەندی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەئاسایشی خێزان، کە جیابونەوە بەنمونە وەرگیراوە، لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی (وەسفی- بەڕێگەی ڕووپێوی كۆمەڵایەتی بەنموونە) بەکارهاتوە بۆ وەسفكردن و هەڵسەنگاندن و گەیشتن بەئەنجامەكان و دیاریكردنی ئاستی پەیوەندییەکانی بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتیەکان لەسەر ئاسایشی خێزان بەتایبەت جیابونەوە بۆ ئەوەش (170) کەس لە هەولێر، کە ژیانی هاوسەریان پێکهێناوە بونەتە نمونەی توێژینەوەکە. وەک لە توێژینەوەکەدا خراوەتەڕو، داتا و ئامارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە هەرێمی کوردستان دەریدەخەن، زیادبونی ڕێژەی جیابونەوە لە کوردستان هاوکات لەگەڵ بڵاوبونەوەی زیاتری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە کوردستان، لە دەرئەنجامی ئەم توێژینەوەیەدا دەرکەوتوە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، لەناویاندا فەیسبووك و ئینستاگرام مەترسی گەورەیان لەسەر ئاسایشی خێزان و ژیانی هاوسەران دروستکردوە و، بونەتە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی جیابونەوەی ژن و مێرد لە یەکتر. کلیلە وشەکان: تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئاسایش، خێزان، ئاسایشی خێزان، جیابونەوە .   1.    پێشەکی ئاسایشی خێزان بەیەکێک لە پایە گرنگەکانی ژیانی تاک دادەنرێ، هەر کاتێک ئاسایشی خێزان کەوتە بەر هەڕەشە و مەترسی، دڵنیایی و سەلامەتی تاکەکانیش دەکەوێتە ژێر هەڕەشە، چەندین فاکتەری گرنگ کاریگەریان هەیە لەسەر تێکچونی و لەباربردنی ئاسایشی خێزان، یەکێک لەوانە جیابونەوەیە، چونکە بەجیابونەوەی ژن و مێرد لەیەکتر ئیتر شتێک نامێنێ بەناوی ئاسایشی خێزان، کە پێشتر لەژێر چەترەکەیدا تاکەکانی (ژن، مێرد، منداڵ) بەئارامی ژیانیان دەگوزەراند. لەو چوارچێوەیەدا، ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکی زانستیە بۆ دەستنیشانکردنی و شیکردنەوەی پەیوەندی تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تیەکان بەئاسایشی خێزان، کە جیابونەوەی هاوسەران بەنمونە وەرگیراوە، بۆ ئەو مەبەستە توێژینەوەکە لە ڕێگەی سێ باس تاوتوێی بابەتەکەی کردوە، باسی یەکەم تەرخانکراوە بۆ میتۆدۆلۆژیای توێژینه‌وه‌كه، هەرچی باسی دوەمە تەرخانکراوە بۆ لایەنی تیوری توێژینەوەکە، بۆ ئەوەش جگە لە پێناسەکردنی چەمکەکان، تایبەتمەندی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ژمارە و ڕێژەی جیابونەوەی هاوسەران لە کوردستان و لە سنوری پارێزگای هەولێر بەتایبەت خستۆتەڕو، لە باسی سێیەمدا ئەنجامی توێژینەوە مەیدانیەکەمان خستۆتەڕو و گفتوگۆی دەرئەنجام و لایەنە جیاکانی توێژینەوەکە خراوەتەڕو. 2.    میتۆدۆلۆیای توێژینەوەکە 2.1    ڕەهەندەکای توێژینەوە یەکەم/ گرفتی توێژینەوە: یئه‌و بارودۆخ و گۆڕانكاریانەی له‌ هەرێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ دوای ساڵی (2003) ڕویدا، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری لە بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و..به‌دوای خۆیدا هێنا، بەشێک لەو گۆڕانكاریانه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر خێزان دروستکردوە، گرفتی ئەم توێژینەوە بریتیە لە دەرخستن ودیاریكردنی پەیوەندی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە جیابونه‌وه‌ی هاوسەران‌ لە كوردستان، بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری گرفتی توێژینه‌وه‌كه‌، توێژینه‌وه‌كه‌ به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا ده‌گه‌ڕێ‌: •    ئایا بەكارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیەکان وه‌ك ئامرازێكی نوێی ڕاگه‌یاندن کاریگەری له‌سه‌ر ئاسایشی خێزان و بەتایبەت جیابونەوە دروستكردووه‌‌؟ •    مه‌ترسی خزمەتگوزاری و تایبەتمەندییەكانی بەكارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان له‌سه‌ر ئاسایشی خێزان چیه‌؟ •    ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی هەواڵ و زانیارییەكانی تایبەت بەجیابونەوە  لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیەکان  له‌سه‌ر ئاسایشی خێزان چۆنه‌؟ دووەم/ گرنگی توێژینەوە: جیابونه‌وه‌ نه‌ك شوێنه‌وار و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر خێزان دروست ده‌كات و، ئه‌ندامه‌كانی په‌رته‌وازه‌ ده‌كات، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌ كایه‌ جیاكانی كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌بێ و، به‌هۆیه‌وه‌ جۆرها گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات، بۆیە گرنگی ئه‌م توێژینەوەیە بە دوای پەیوەندی نێوان هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی نێوان هاوسه‌ران دەگەڕێ، بەتایبەت لە ڕێگەی شیكردنه‌وه‌ی داتا و زانیارییەکانی تایبەت بەبەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سه‌رجه‌م هۆكار و بارودۆخه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌ر له‌ گه‌یشتن به‌ جیابونه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، بۆیه‌  ئه‌م تویژینه‌وه‌ گرنگیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه‌:-  •    لەڕوی تیۆریەوە زیادكردن و دەوڵەمەندكردنی لایه‌نی زانیاری و مەعریفەیه‌ سەبارەت به‌ جیابوونەوەی ژن و مێرد یەهۆی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. •    لەڕوی پراكتیكیەوە ئەنجام و دەرئەنجامەكانی ئەم توێژینەویە دەبێتە ڕێگە نیشاندەر و بەرچاوڕونیه‌ك بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەن، تا ڕێژەی جیابونه‌وه‌ بەرەو كەمبوونەوە ببردرێت، چونکە تێکچونی ئاسایشی خێزان ڕەنگدانەوەی لەسەر کۆمەڵگە دەبێ. سێیەم/ ئامانجی توێژینەوە: هەموو توێژینەوەیەك هه‌وڵ بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی دەدات، توێژەر لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە دەخوازێ هەوڵی بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەی خوارەوە بدات:  •    ئاشنابون بەپەیوەندی نێوان بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌. •    ئاشکراکردنی شێوازی مامەڵەکردنی هاوسەران لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. •    دەستنیشانکردنی کاریگەری جیابونەوە لەسەر ئاسایشی خێزان.  2.2    میتۆدی توێژینەوە عند تقدیم لەم توێژینەوەیەدا پشت بەمیتۆدی وەسفی بەستراوە بۆ توێژینەوەکە، لە بنەڕەتدا یەکێک لە ڕێگەکانی میتۆدی وەسفی بریتییە لە ڕووپێوی كۆمەڵایەتی (Social survey)، ڕووپێوی كۆمەڵایەتیش دوو جۆری هەیە، یەكەمیان (ڕووپێوی گشتی)، كە زانیاری لەبارەی سەرجەم بوارەكانی دیاردەی لێتوێژراو لە هەموو یەكەكانی توێژینەوەكە كۆدەكاتەوە، جا تاك بن، یان كۆمەڵ، جۆری دووەمیان پێیدەوترێت (ڕووپێوی كۆمەڵایەتی بەنموونە)، كە ئەمەیان لە توێژینەوە گشتگیرەكان زیاتر بەربڵاوترە ئەوەش "لەبەر كەمی تێچوون و توانای دەستكەوتنی دەرئەنجامی هاوشێووە، واتا دەكرێت لەسەر هەموو یەكەكانی كۆمەڵگە بگشتێندرێت" (خه‌مه‌ش، 2012: 379).     بەهۆی ئەستەمی ڕووپێوی گشتی و سروشتی ئەم توێژینەوەیە و كەمی تێچوون و ڕەچاوكردنی بنەما زانستیەكان لە بەدەستهێنانی زانیارییەكان، لەم توێژینەوەیەدا توێژەر میتۆدی (وەسفی- بەڕێگەی ڕووپێوی كۆمەڵایەتی بەنموونە)ی بەكارهێنا بۆ وەسفكردن و هەڵسەنگاندن و گەیشتن بەئەنجامەكان و دیاریكردنی ئاستی پەیوەندییەکانی بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتیەکان لەسەر ئاسایشی خێزان بەتایبەت مەترسیەکانی جیابونەوە. 2.3    کۆمەڵگەی توێژینەوە و نموونەی توێژینەوە یەکەم/ کۆمەڵگەی توێژینەوە: بەشێوەیەكی گشتی لە توێژینەوەی زانستیدا دوو جۆر لە كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌ هەیە، "یەكەمیان كۆمەڵگەی سنوردارە:  چەمکێکە بۆ کۆمەڵگەیەک بە کاردەهێنرێ لەڕووی ژمارەوە سنورداربێ و بکرێ تاکەکانی قەتیس بکرێن و، توێژەر دەزانێ ژمارەیان چەندە، بۆ نموونە توێژینەوە لەسەر خوێندکارانی زانکۆیەکی دیاریکراو و...هتد، بەڵام لە جۆری دووەمیان، كە کۆمەڵگەی ناسنوردار، بریتیە لەو كۆمەڵگەیەی كە ناکرێ تاکەکانی لە ڕووی ژمارەوە سنورداربێ و دیاریكراوبن" (الكاف، 2014: 20).   له‌م توێژینه‌وه‌یەدا، وەك‌ لەناونیشانەكەدا ئاماژەی بۆ كراوە پێكدێ له‌ سه‌رجه‌م ئەو تاكانەی تۆڕی كۆمەڵایەتیەکان بەكاردەهێنن و لە سنوری شاری هەولێر نیشتەجێن، بەڵام بەهۆی نەبوونی بانكی زانیاری هیچ داتا و ئامارێكی تایبەت لەسەر ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەشاری هەولێر لەهیچ دامەزراوەیەكی فەرمی و نافەرمی بەردەست نەبوو، لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستیانەی سەرەوە ئەم توێژینەوەیە لە چوارچێوەی )كۆمەڵگەیەكی ناسنوردار) مامەڵەی لەگەڵ ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە هەولێر كردوە. دووەم/ نموونەی توێژینەوە: سەبارەت بەقەبارە و جۆری نموونەی توێژینەوە، بەم شێوەیەی خوارەوەیە: .1قەبارەی نموونەی توێژینەوە: لەم توێژینەوەیەدا، بەهۆی ئەوەی كۆمەڵگەی توێژینەوەكە، كۆمەڵگەیەكی ناسنوردارە و، ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتیەکان دیار و ناسراو نین و ژمارەشیان نەزاندراوە، بۆیە (170) كەس لە بەكارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە هەولێر بوونە نموونەی توێژینەوەكە.  .2جۆری نموونەی توێژینەوە: سەبارەت بەشێوازی وەرگرتنی نموونەی توێژینەوەكە، بەهۆی ئەوەی كۆمەڵگەی توێژینەوەكە لە ڕووی خەسڵەتەكانی وەك، تەمەن، ڕەگەز، باری كۆمەڵایەتی، ئاستی خوێندن، داهات و لایەنی ئابووی و پیشە لە یەكتری جیاوازن، بۆیە توێژەر بە پشتبەستن بەنمونەی (نائەگەری لە جۆری مەبەستدار) نموونەی توێژینەوەكەی هەڵبژارد، "نموونەی مەبەستدار بریتیە لەو جۆرە نمونەیەی کە توێژەر بەشێوەیەکی مەبەستدار هەڵیاندەبژێرێ، بە لەبەرچاوگرتنی هەندێ خەسڵەتی دیاریكراو و بابەتی" (عزیز، 2014: 20). بەو هۆیەوە پێوەری توێژینەوەكە لەهەردوو ڕەگەز (نێر و مێ) و سەرجەم گروپەكانی تەمەن و ئاستی خوێندن و باری كۆمەڵایەتی و ئاستی بژێوی ژیان ئاراستەی ئەو كەسانە كرا، كە تا ڕێكەوتی (1/2/2022)  تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان بەكارهێناوە. 2.4    بوارەکانی توێژینەوە     ئەم توێژینەوەیە وەك هەر توێژینەوەیەكی دیكە سێ‌ بوار دەگرێتەوە، كە بریتین لە:- .1بـواری مـرۆیـی:  بازنەی مرۆیی توێژینەوەكە هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە، كە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەكاردەهێنن و لە هەولێر نیشتەجێن، لەناویاندا (170) كەس (110 نێر/ 60مێ) وەك نموونە لە زۆربەی پیشە و ئاستەكانی خوێندن و تەمەن و باری كۆمەڵایەتی و لایەنی ئابووری وەرگیراون. .2بـواری شـوێـن: بازنەی توێژینەوەكەمان لەچوارچێوەی شاری هەولێرە، بەو مانایەی ڕووپێوی توێژینەوەكەمان ئەو نموونانە دەگرێتەوە، كە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەكاردەهێنن. .3بـواری كــات: كارە مەیدانیەكانی ئەم توێژینەوەیە لە ڕێكەوتی (1/1/2022) تا (1/2/2022)ی خایاندووە.   2.5    ئامرازەکانی کۆکردنەوەی زانیارییەکان .1پێوەری توێژینەوە: له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا (پێوەری توێژینەوە) ‌سەرەكیترین ئامرازی كۆكردنەوەی زانیارییەكان بوو، بۆ ئەوەش توێژەر لە ڕێگەی گفتوگۆكردن لەگەڵ پسپۆڕ و شارەزایانی كۆمەڵناسی و ڕاگەیاندن و، بەسوود وەرگرتن لە تویژینەوەكانی پێشوو ڕەشنووسی پێوەری توێژینەوەكەمان دیاریكرد، كە كۆی گشتی پرسیار و بڕگەكانی گەیشتە (٢٥) پرسیار و بڕگە. .2ڕاستێتی ڕووكەشی پێوەری توێژینەوە: بەئامانجی دڵنیابوون لەڕادەی ڕاستێتی پێوەری توێژینەوەكە، لەهەنگاوێكی دیكەدا پێوەرەكە بەسەر دەستەیەكی پسپۆڕ لە پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دابەشمان كرد، لە ئاكامدا و دوای لێكدانەوەی بڕگە دروستەكان ڕێژەی ڕاستێتی ڕووكەشی پێوەری توێژینەوەكەمان بووە (89 %)، ئەم ڕێژەیەش ئاستێكی بەرزی پێوەرەكە پیشان دەدات، كە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لە یەكەكانی توێژینەوەكە شیاو  بوو. .3جێگیری پێوەری توێژینەوە: جێگیری بریتییە لە هەڵسەنگاندنی سەرجەم ئەو بڕگانەی دانراون، بەئامانجی زانین و پێوانەكردنی هەموو ئەو بڕگانەی بابەتەكە پێوانە دەكەن (Maltby, Liz Day and Macaskill, 2007: 577)، ئەم شێوازەش بریتییە لە بەدەستهێنانی تێكڕای بەشكردنی نیوەیی لە ئەنجامی تاقیكردنەوەی هەموو ئامانجەكان، یان بەشە پەیوەندیدارەكانی بابەتی توێژینەوەكە، كاتێك ژمارەكە بەرز دەبێت ئاماژەیە بۆ پەیوەستبوونێكی بەهێز (عمر و ئەوانی دیكە، 2010: 228)، ئینجا بەسوود وەرگرتن لە بەرنامەی (SPSS) لە نێوان بڕگە تاك و جوتەكان، كە ژمارەیان (13) بڕگەیە، بەبەكارهێنانی هاوكۆڵەكەی ئەلفا كرنۆباخ (Cronbach Alpha) و دابەشكردنی نیوەیی (التجزئە النصفیە Split-Half )، پەیوەستیمان دۆزییەوە، لە ئەنجامدا دەركەوت جێگیری پێوەری توێژینەوەكە لەسەر ئاستی ئامانجەكان و گشتی بەهایەكی بەرزی جێگیری هەیە و گەیشتۆتە (0.86). .4دابەشكردنی پێوەری توێژینەوە: دوای تێپەڕبوون بەو هەنگاو و ڕێكارانە پێوەری توێژینەوەكەمان ئامادەكرد، پاشان لە ڕێگەی وێبسایتی (docs.google.com/forms) و دانانی هەژمار و ناو و وشەی نهێنی و تایبەت، پرسیار و بڕگەكانی پێوەرەكە بەشێوەیەكی زانستیانە بەئۆنلان ئامادەكرا؛ دواتر بەسودوەرگرتن لە ئامێرەكانی مۆبایل و لاپتۆپ و تابلێت و بەرنامە ئەلیكترۆنیەكان فۆرمەكە بەڕەچاوكردنی جۆری نموونەكە (مەبەستدار) ئاراستەی ئەو كەسانە كرا، كە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەكاردەهێنن، ئینجا وەڵامەكان ڕاستەوخۆ گواسترانەوە ناو سێرڤەری گشتی زانیارییەكان لە شێوەی وەڵامی نوسراو و كۆدكراو بەژمارە، پاش وردبینیكردنی تەواوی زانیارییەكان، دواتر لە ڕێگەی ئامرازە ئامارییەكان لە بەرنامەی (SPSS)، مامەڵەی زانستی لەگەڵ زانیارییەكان كرا و شیكردنەوە بۆ ئەنجام و دەرئەنجامەكان كرا. .5ئاستی دابەشبوونی سروشتی زانیارییەكان: بۆ دڵنیابوون لە ئاستی دابەشبوونی سروشتی زانیارییەكان، بەجۆرێك توێژەر هیچ گومانێكی لەوە نەبێ، كە تا چ ڕادەیەك زانیارییە بەدەستهاتووەكان بەشێوەیەكی سروشتی دابەشبوون یاخود نا، بۆ ئەو مەبەستە و بە پشت بستن بەتاقیکردنەوەی ڕوکردنە چەقی ناوەند (Central Tendency) لەبەرنامەی (SPSS)، دەركەوت بەهای ناوەندی ژمێریی بریتییە لە (38.2941)، ناوەندین (38.0000)، مینوال (38.00)، بەهای لادانی پێوەریش بریتییە لە (6.60791)، هەرچی بەهای هەریەک لە جیاکاری (43.664)، ناچونیەکی (-.590) و تەختبون (1.047)، هەوروەها بەهای مەودا (36.00). ئەو داتا و دەرئەنجامانە ئەو پیشان دەدات دابەشبوونی كۆمەڵگەی توێژینەوە تاڕادەیەکی باش نزیكە لە دابەشبوونێكی سروشتی، هەروەك ئەوەی لە خشتەی (1) و شێوەی (1)دا خراوەتەڕوو.   شێوەی  .1ئاستی دابەشبوونی سروشتی وەڵامی یەكەكانی توێژینەوەكە دەخاتەڕوو 3.    لایەنی تیۆری توێژینەوەکە 3.1    چەمکەکانی توێژینەوە كۆمه‌ڵێك چه‌مك له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌كارهێنراون و، له‌ ڕوانگه‌ی جیا جیاوه‌ پێناسه‌كراون، له‌هه‌مان كاتدا مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ وه‌ك پێناسه‌ی كارڕایی خراوه‌ته‌ڕو: یەکەم/ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان (Social Media):  تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەندین پێناسەی لەلایەن پسپۆڕان بۆ کراوە، لەو بارەیەوە: جەبار پێی وایە "تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زاراوەیەکە بە کۆمەڵە وێبسایتێک دەوترێ، کە لەگەڵ نەوەی دووەمی وێب دەرکەوتوون، بەهۆیەوە ڕێگە بەگرێدانی بەتاکەکان دەدات لە ژینگەی کۆمەڵگەیەکی گریمانەیی کۆببنەوە و پەیوەندی دروست بکەن" (جبار، 2017: 50). بەلای (احمد)ەوە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان "كۆمەڵێك پێگەی ئەلیكترۆنین، یان پڕۆگرامی كۆمپیوتەرین، كە رێگە بەخەڵك دەدات بۆ پەیوەندیكردن و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لەڕێگەی بەكارهێنانی كۆمپیوتەر یان مۆبایلەوە" (احمد، 2019: 10). لەم توێژینەوەیەدا، مەبەست لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بریتیە لەو شێواز و ئامرازانەی کە بەهۆیانەوە ئەندامانی خێزان ئاڵوگۆڕی زانیارییەکانی تێدا تۆمار دەکەن و، پەیوەندی خێرا لەگەڵ زۆترین ژمارەی جەماوەری و کەلتووری جیاواز بەشێوەیەکی کاریگەرتر دروست دەکەن. دووەم/ ئاسایش (Security): لەو بارەیەوە (زامل و، رسن) لە توێژینەوەیەکی هاوبەشدا پێیان وایە ئاسایش واتە پاراستن و دڵنیاکردنەوە و سەلامەتی لە هەر هەڕەشەیەک کە لەوانەیە سەرھەڵبدات (زامل و، رسن، 2010: 35). لەلایەکی دیکەوە (کوراری) پێی وایە چەمکی ئاسایش پێناسە دەکرێ "بەمانەوە و گەشەکردنی تاک و کۆمەڵگە و نەتەوە لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی و دادپەروەری و ئاسایشی و ئازادی بەبێ ترس" (الکواری، 2012: 15). لەو توێژینەوەیەدا، مەبەست لە ئاسایش بریتیە لە دڵنیابونەوەی خێزان لە نەبوونی ترسی ڕاگەیاندن و، بونی ئۆقرەیی و ئارامی و ڕاستگۆیی لە پێناو گەشەپێدان بەتوانا و بەهەرەی تاکەکانی.  سێیەم/ خێزان (Family):  بەلای (غنام)ەوە خێزان مانای ئەوە دەگەیەنێت کە "لە کۆمەڵێک لە تاکێک پێکدێ، لە ژینگەی فەرمی خۆیاندا نیشتەجێن و بە پەیوەندی بایۆلۆژی و دەروونی و سۆزداری و کۆمەڵایەتی و ئابووری و شەرعی و یاساییەوە پێکەوە گرێدراون" (غنام، 2010: 40). بەڵام بەبۆچونی (حنونە) خێزان "گروپێکی کۆمەڵایەتی بنەڕەتی و بەردەوامە و سیستمێکی کۆمەڵایەتی و سەرۆکایەتی هەیە، لە بنەڕەتدا بەتەنها بنەمای دروستبوونی کۆمەڵگە دادەنانرێت، بەڵکو ڕەوشت و کۆڵەگەی یەکەمە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەڵسوکەوت و چوارچێوەیەکیشە، کە تێیدا مرۆڤ یەکەم وانەی ژیانی کۆمەڵایەتی لێی وەردەگرێت وەردەگرێت" (حنونە، 2013: 16). لەم توێژینەوەیەدا، مەبەست لە خێزان "یەکەمین گروپی کۆمەڵایەتیەیە، کە کۆمەڵگەی لەسەر بونیاد دەنرێ و،  خاوەن سیستمێکی سەرەکیە بۆ پێگەیاندن و کۆنترۆڵکردن و دابینکردنی پێداویستی ئەندامەکانی، لەسەر بنەمای پەیوەندی بایۆلۆژی و دەرونی و ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی و ئابوری و و پەروەردەی و ئاینی بەڕێوەدەچێ". چوارەم/ ئاسایشی خێزان (Family Security) : بەهەمان شێوە چەمکی ئاسایشی خێزان لە ڕوانگەی جیاوە خوێندنەوەی بۆ کراوە، چەمکی ئاسایشی خێزان (الحسینی) بەم واتایە دێ "پاراستنی خێزانە لە هەر هەڕەشە و مەترسیەک بۆ سەر ژیانی ئەندامان و موڵکەکانی بەشێوەیەک ئەندامەکانی خێزانە هەست بە دڵنیایی بکەن و ڕۆڵ و شوێنیان لە کۆمەڵگەدا هەبێ و، بتوانن هەموو مافەکانیان بەئاسایش و سەلامەتی پیادە بکەن" (الحسینی، 2016: 171). هەروەها (السعدی)یش لە توێژینەوەکەیدا تایبەت بەئاسایشی خێزان گەیشتۆتە ئەم پێناسەیە و پێی وایە "ئاسایشی خێزان پێویستییەکی کۆمەڵایەتی و بەرپرسیارێتیەکی هاوبەشی هەموو ئەندامانی خێزانە، بۆ ئەوەی خێزانەکە خۆی لە ڕوخانی سیستمی بەها لەنێو ئەندامەکانیدا بەدوور بگرێت و نەبێتە هۆی لەناوچوونی" (السعدی، 2018: 35). لەلایەکی دیکەوە (الگیب) بەم شێوەیە پێناسەی ئاسایشی خێزانی کردوە " ئاسایشی خێزان بریتییە لەئاسایشی گشتگیر بۆ هەموو بوارەکانی ژیانی خێزان، پەیوەست بەگەشەی کۆمەڵایەتی و پێگەکەی و ڕۆڵی لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، جگە لەوەش سیستمی ئاسایشی خێزان هەموو بوارەکانی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و ئابووری و هتد دەگرێتەوە بۆ پیادەکردنی مافی ئەندامەکانی لەژینگەیەکی ئاسایش و ئارامیدا" (الگیب، 2018: 299). لەم توێژینەوەیەدا، مەبەست لە ئاسایشی خێزان بریتیە لە بونی پەیوەندییەکی خێزانی بەهێز لەسەر بنەمای کارلێککردنێکی بەردەوام لەنێوان ئەندامانی خێزان بەتایبەت ژن و پیاو، بەشێوەیەک بتوانن لە یەک ژینگەی کۆمەڵایەتی تاکەکان ئامادە بکەن بۆ ژیانی کەلتووری و کۆمەڵایەتی و ئابوری و ڕۆشنبیری و ئایینی، ئەم پەیوەندییانەش بە خۆشەویستی و متمانە و ڕاستگۆیی و سۆز و ئاسایش و ڕاگۆڕینەوە و هەماهەنگی نێوان ئەندامانی خێزان لە بەڕێوەبردنی کاروباری خێزاندا بەدی دێ. پێنجەم/ جیابونەوە (Divorce): سەبارەت بەچەمکی جیابونەوە (ج. ك. كۆفمان ) پێیی وایە "جیابونه‌وه‌ دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ترسناكه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵته‌كاندنی خێزان و كۆمه‌ڵ" (كۆفمان، 2009: 62). بەڵام (ئامێدیان) دەڵێ "جیابونه‌وه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێوان ژن و مێرد و كۆتایهینان به‌ئه‌ركه‌كانی خێزانی" (ئامێدیان، 2013: 208). هەرچی (Soltanion ( بەم شێوەیە پێناسەی جیابونەوە دەکات و پێیی وایە "جیابونه‌وه‌ به‌مانایی جیابونه‌وه‌ و وازهێنان له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وكۆتایهێنان به‌ژیانی هاوسه‌ری نێوان هاوسه‌ره‌كان دێ، بۆیه‌ جیابونه‌وه‌ به‌ئامرازێكی ڕێكخراو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژیانی هاوبه‌ش و یه‌كسانی داده‌نرێت"  (Soltanion ، 2017: 201). لەم توێژینەوەیەدا مەبەست لە جیابونه‌وه‌: ئه‌و دیارده‌ كۆمەڵایەتیەیه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بونی كۆمه‌ڵێك كێشه‌، یان كێشه‌یه‌كی وەک خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هاوسه‌ره‌كان په‌نای بۆ ده‌به‌ن بۆ كۆتایهێنان به‌كێشه‌كانی نێوانیان، به‌و ‌هۆیه‌شه‌‌وه‌ گرێبه‌ستی هاوسه‌ریان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌. 3.2    تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و تایبەتمەندییەکانی یەکەم/ سه‌ره‌تایه‌ك ده‌رباری تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان: كاتێك باس له‌ دەرکەوتنی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كرێ، ئاماژە بە دوو قۆناغ دەکرێ، قۆناغه‌ یه‌كه‌م دەبەسترێتەوە به‌نه‌وه‌ی یه‌كه‌م(Web 1.0) ، مێژوی دەرکەوتنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان له‌م قۆناغەدا‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی (1995) كاتێك پێگه‌ی (Classmates) و دواتر پێگه‌ی (Sixdegrees) ‌دامه‌زرا، له‌و پێگه‌یانه‌‌دا ده‌رفه‌ت به‌به‌كارهێنه‌ر ده‌درا دۆسییه‌ی كه‌سی خۆیان دابنێن و كۆمێنت له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كان بنووسن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌رفه‌تێكی كه‌می بۆ كارلێكی نێوان به‌كارهێنه‌رانی ده‌ڕه‌خساند، كه‌ ده‌یانتوانی نامه‌ی كورت بۆ یه‌كتری ڕه‌وانه‌ بكه‌ن، ئه‌و قۆناغه‌ تا ساڵی (2001) به‌رده‌وام بوو، له‌و ماوه‌یه‌دا پێگه‌كانی (Live Journal، Black Planet، Asian Avenue) دامه‌زران (شوانی، 2021: ل:78).    هەرچی پەیوەندی قۆناغی دووه‌می دەرکەوتنی نه‌وه‌ی دووه‌م (Web 2.0)ی تۆڕه‌ کۆمەڵایەتییه‌كان هەیە، ئه‌و قۆناغه‌ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (2002) کاتێک، کە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (Ester Friend) دامەزرا، (قاسم و، جدای 2019، 18)، كه‌ به‌دوایدا چه‌ندین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی دیكه‌ی وه‌ك (,Twitter, Pinterest, Myspace Tumbler, Instagram, Linkedin, Tiktok, facebook, YouTube...هتد) دامه‌زراوه‌ و تا قۆناغە ئێستاش به‌رده‌وامه و چه‌ندینی دیكه‌ دامه‌زراون،‌ توێژینه‌وه‌کانیش لەبارەی "دەرەنجامەکانی تەندروستیی و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی و دەروونی و پەروەردەیی، سەرباری دوودڵیەکانی ئەوەی ئایا تۆڕه‌ کۆمەڵایەتیه‌كان بوونەتە لایەنێکی نەخوازراو یان نا (حمیدان و، مبارك، 2020: 529-530). دووەم/ تایبەتمەندی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان: تۆڕه‌‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌ره‌ڕای هه‌مه‌جۆریان، بەڵام لە كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خاڵی هاوبەش لە نێوانیاندا هەیە،‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایكرد پشكی ئه‌و تۆڕانه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنه‌ران ڕۆژانە به‌رز ببێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بەشێک لە تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا بخه‌ینه‌ڕو:- [1]    هاوبەشیکردن: دەرفەت بەبەکارهێنەران دەدات هاوبەشی لە وێنە، نوسین، ڤیدیۆ لەگەڵ یەکتری بکەن. [2]    گفتوگۆکردن: تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پشت بەگفتوگۆکردنی دوولایەنە دەبەستێت، ئەوەش پێچەوانەی میدیای کۆنە، کە تەنها کار لەبارەی بڵاوکردنەوە و پەخشکردنی زانیاریەکان بەیەک ئاراستە دەکات. [3]    کۆکردنەوە: تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەرفەت بەژماریەکی زۆر لە بەشداربوان دەدەن لەگەڵ یەکتری کۆببنەوە و، گفتوگۆ لەبارەی خاڵە هاوبەشەکانیان بکەن (هتیمی، 2015: 84). [4]    کارلێکەر: بەهۆی ئەوەی نێرە و وەرگر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەتوانن بنوسن و وەڵامی یەکتر بدەنەوە، بۆیە بەئاسانی کارلێک دەکەن و کاریگەری لەسەر یەکتر دروست دەکەن. [5]    سادەیی لە بەکارهێنان: تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ ئەوەی ئاسانە لە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و نوسین و هاوبەشیکردن لە کار و چالاکیەکان، هاوکات لە بەکارهێنانیشیان ئاسانە و پڕۆسەیەکی ئاڵۆز و ئەستەم نیە. [6]    تێچویەکی کەم: لە ڕوی دارایەوە پێویستیان بەبڕە پارەیەکی زۆر نیەن بەڵکو بۆ بەشداریکردن تێچوەیەکی کەمی دەوێ. [7]    جیهانین: تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چڕ نەکراوەنەتەوە لە ناوچەیەک یان وڵاتێکی دیاریکراو، بەڵکو تۆڕی جیهانیان و لەسەرانسەری وڵاتانی جیهان بەکارهێنەریان هەیە (سلمان، 2017: 34-35). 3.3    جیابونەوەی هاوسەران لە کوردستان    په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری به‌پیرۆزترین په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ داده‌نرێ، چونكه‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌یوه‌ستیه‌كی یاسایی، شه‌رعی و كۆمه‌ڵایه‌تیی خێزانی لێ دروست ده‌بێ، ئه‌وه‌ش بناخه‌ی سه‌قامگیری لایه‌نی ده‌رونی مرۆڤ و دواجار كۆمه‌ڵگه‌یه‌، چونكه‌ خێزان بچوكترین یه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌، بەڵام جیابونه‌وه‌ی ژن و پیاو بەگەورەترین هەڕەشە لەبەردەم ئاسایشی خێزان دادەنرێ، چونکە ئاسایشی خێزان واتا " بریتیە لە دەستەبەرکردنی دۆخێک تێیدا ئاسایش و ئارامیەکی گشتگیر لەسەرجەم بوارەکانی (ئابوری، کۆمەڵایەتی، دەروونی) بۆ تاکەکان دابین دەکات و، بەتەواوی لە مەترسیەکانی لێکترازان و شڵەژانی خێزانی پارێزراو دەبن و سۆز و ئەوین و خۆشەویستی بەرهەم دێ" (حمدامین، 2020، 39)، به‌پێی داتا و ئاماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان هۆکارەکانی جیابونەوە بریتین لە هۆکاری (ئابوری، جیاوازی تەمەن، جیاوازی کەلتوری، کۆمەڵایەتی، تەندروستی، کێشەی نیشتەجێبون، خیانەت، نەگونجان لەگەڵ یەکتر، دەستتێوەردانی دەرەکی، هاوسەری پێش وەختە..هتد) (krjc.org, 2022). له‌ ماوه‌ی (12) ساڵی ڕابردودا (2010-2021) گۆڕانكارییه‌كان كه‌ له‌ كوردستان ڕویانداوه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌ران هه‌بوه‌، چونكه‌ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی تازه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه‌ته‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیه‌وه‌، سه‌رباری مانه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌لتوری كۆن لە ئێستاشدا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی هاوسەران دروستکردوە. به‌رده‌ستبونی مۆبایل و هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و بڵاوبونه‌وه‌ی له‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بۆته‌ هۆكارێكی گرنگ بۆ فراوانكردنی بازنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی تاك له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ تاك ڕۆژانه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا كاتێكی زۆر به‌خۆسه‌رقاڵكردن به‌ مۆبایل و ئینته‌رنێت به‌سه‌ر به‌رێت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌ندێ كاتدا تاکەکان په‌یوه‌ندی ڕێگه‌پێنه‌دراو له‌ ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ دروست ده‌كه‌ن، ئەوە ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ باسكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی جیابوونه‌وه‌ به‌تایبه‌ت جیابوونه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر و خانمه‌ مۆدێله‌كان و پێشکەشکار و مەیکەپ ئاڕتیستەکان، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ هه‌واڵانه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەربارەی جیابوونەوە ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی تاك بە" ئاسانی خۆشەویستێك بۆ یەكێكی تر، هاوسەرێك بۆ یەكێكی تر بگۆڕن، بەبێ‌ ئەوەی كۆمەڵگە هیچ بەربەستێكی نامووسی و ڕەوشتیان بۆ دروست بكات‌" (شوانی، 2021، 95). بەپێی داتا و ئاماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌  (2010)  تا (2021) تەنها له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر (35755) حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌ تۆماركراوه‌، واتا (71510) هاوسەر لە یەکتری جیابونەوە و، ژیانی خێزانیان هەڵوەشاندۆتەوە و، ئاسایشی خێزانەکانیان لەناوچوە، ئەو داتایە ئەوەمان پیشان دەدات، کە ڕێژه‌ی جیابونه‌وه‌ له‌ ساڵی (2010) ته‌نها (11.32 %) بووه‌، به‌ڵام لە ساڵی (2019) ڕێژه‌كه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ و گه‌یشتۆته‌ (21.69 %)، لە ساڵی (2020) ڕێژەکە کەمبۆتەوە بۆ (% 16.25)، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە ساڵی (2021) جارێکی دیکە بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە (% 17.57)، وەک ئەوەی لە شێوەی (2) پیشاندراوە.   شێوەی 2. جیابونەوە و هاوسەری لە نێوان (2010-2021) لە سنوری پارێزگای هەولێر سەرچاوە: krjc.org       ئەوە لە کاتێکدایە ڕێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوسەریش لەو ماوەیەدا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە، بۆ نمونە لە ساڵی (2010) ڕێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوسەری بریتیە بووە لە (88.7%)، ئەم ڕێژەیە لە ساڵی (2011) بەرزبۆتەوە بۆ (%90.7)، بەڵام تا کۆتایی ساڵی (2021) ڕێژەکە بەشێوەیەکی کەمیکردوە گەیشتۆتە (83.6%). 3.4    جیابونەوەی خێزان و کاریگەرییەکانی     خێزان به‌ پایه‌كی گرنگ له‌ پایه‌كانی بونیادی كۆمه‌ڵگه‌ داده‌نرێ، بۆیه‌ تێكچونی شیرازه‌ی خێزان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرد له‌یه‌كتر له‌ چه‌ندین ڕوه‌وه‌ كاریگه‌ری دروست ده‌كات و، كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیری خێزان ده‌بێت و، مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی خێزان و دواجار كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات. یەکەم/ جیابونه‌وه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی خێزان   .1ژن: یه‌كه‌مین زیان، له‌ پڕۆسه‌ی جیابونه‌وه‌ كه‌ لە ڕوی کۆمەڵایەتیەوە بەر ‌ژن ده‌كه‌وێ، پێیی ده‌وترێت (بێوه‌ژن)، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ له‌كه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه‌ هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی نامێنێ‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پیاو گرنگی زۆری له‌ ژیانی ژندا هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ زۆرێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌كان "كۆتایهێنان به‌ژیانی هاوسه‌ری واتای كۆتایهێنان به‌ڕۆڵی زیندوی ژن له‌ ژیان دێ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نێكی زۆری له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌یدا‌ به‌سه‌ر بردبێ، چونكه‌ نه‌بونی پیاو، هه‌ستی نه‌بونی ئارامی و دڵنه‌وایی له‌لای ژن دروست ده‌كات" (Rahimi, Shakarbigi & Naderi: 2012; 4640) ، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێكی له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ به‌نمونه‌ی باڵا و پێشه‌نگ بۆ منداڵه‌كانی له‌ قه‌ڵه‌می ده‌دا و، زۆرێك له‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی ژیانی له‌ ئه‌ستۆگرتبوو، به‌ڵام به‌جیابونه‌وه‌ دوچاری كۆمه‌ڵێك گرفت ده‌بێته‌وه‌ و، ده‌بێ جارێكی دیكه‌ بە به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانیدا بچێته‌وه‌ (سمیر، 2009 :94).  سه‌رچاوه‌ زانستیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ ڕوی داراییه‌وه ژنان به‌پله‌ی یه‌كه‌م زیانمه‌ندن، به‌شێوه‌یه‌ك " ئاستی بژیوه‌ی ژیانی ژن دوای جیابونه‌وه‌ی به‌ڕێژه‌ی (73%) نزم ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئاستی ژیانی پیاو دوای جیابونه‌وه‌ به‌ڕێژه‌ی (42%) زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕاوه‌ستان، یان كه‌مبونه‌وه‌ی خه‌رجی"(خه‌لیل، 2007: 234)، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ‌ "ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی باس له‌ هۆكار و ئه‌نجامه‌كانی جیابونه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئاماژه‌ بەهۆكاری ئابوری ده‌كه‌ن، چونكه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر خه‌رجی ژن ده‌بێت، بۆ نمونه‌ ئه‌و ژنانه‌ی دوای جیابونه‌وه‌ منداڵ لای خۆیان ده‌هێڵنه‌وه‌، زۆرجار پیاو خۆی له‌خه‌رجی منداڵه‌كانی ده‌دزێته‌وه‌، ڕه‌نگه‌ زۆربه‌ی ژنان پێویستیان به‌و خه‌رجیه‌‌ بۆ خۆراك و پۆشاك و چاره‌سه‌ر و فێركردنی منداڵەکان هه‌بێت"(گاهر، 2010: 57)، بەڵام دابینەکردنی ئەو خەرجیە دەبێتە هۆی ئەوەی ژن په‌نا بباته‌ به‌ر كاركردنی زیاتر، زۆرجاریش به‌ئاسانی كاری ده‌ست ناكه‌وێ، بۆیه‌ هەندێجار دوچاری لادان یان ده‌ستدرێژی و توندوتیژی ده‌بێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ "توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه‌ ئەو ژنانەی لە هاوسەرەکانیان جیابونه‌ته‌وه‌ لە ڕوی دەرونیەوە دوچاری کۆمەڵێک گرفت دەبن، هەربۆیە ڕێژه‌ی خۆكوشتن تێیاندا به‌رزه‌، هه‌روه‌ك توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌ریخستوه‌ ژنی ته‌ڵاقدراو توڕه‌بون و خه‌مۆكی و ته‌نهایی بۆ ماوه‌ی (10) ساڵ له‌ ژیانیدا به‌رده‌وام ده‌بێ" (گاهر، 2010: 57) ئه‌وه‌ش زۆرجار دوچاری لادانی ڕه‌وشتی ده‌كاته‌وه‌‌، هه‌ركاتێكیش لادان زۆر بوو، كۆمه‌ڵگه‌ش دوچاری مه‌ترسی ده‌بێته‌وه‌ و، کاریگەری لەسەر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست دەکات.  .2پیاو: لە پڕۆسەی جیابونەوەدا پیاویش زیانی بەردەکەوێ و  كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست ده‌كات، "به‌تایبه‌ت له‌ لایه‌نی ئابوریه‌وه، چونكه‌ کاتێک نەتوانێت ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی بەتەواوەتی ئه‌نجام بدات، بیر له‌ تاوان ده‌كاته‌وه‌"(گاهر، 2010: 61)، هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی "هه‌ندێك له‌ یاساكان بڕێك له‌ وابه‌ستبونی ماددی به‌ته‌نها ده‌خاته‌ سەر ئەستۆی مێرد ده‌بێت به‌ ژن و منداڵه‌كانی بدات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ توانای به‌خێوكردنی خۆی و منداڵه‌كانیشی هه‌بێت" (النشوی، ٢٠١٧: ٢٧)، بۆیە ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوەکە خاوه‌ن داهاتێكی جێگیر نه‌بوو، یاخود بێكار بوو، ئه‌وه‌ش زۆرجار واده‌كات په‌نا ببات به‌ر لادان و تاوان بۆ په‌یداكردنی ئه‌و وابه‌سته‌ داراییه‌ی كه‌ یاسا ده‌یخاته‌ ئه‌ستۆی. بەهەمان شێوە جیابونەوە لە ڕوی دەرونیەوە كاریگه‌ری له‌سه‌ر پیاو ده‌بێ، چونكه‌ "بیروڕاكانی جێگیر نابن، به‌ڵكو زۆرجار پێچه‌وانه‌ و دژ به‌یه‌ك ده‌بن، حكومه‌كانیشی ناڕه‌سه‌ن و لاواز ده‌بێ، سه‌رباری دودوڵی و ڕاڕایی و حه‌زنه‌كردن به‌بینینی دۆست و هاوڕێیه‌كانی، به‌ڵام ترسی گه‌وره‌ له‌لای ئه‌و، بریتیه‌ له‌و ترسی لە دەستدانی منداڵه‌كانی، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م ترسه‌ وای لێ ده‌كات پێش جیابونه‌وه‌ زیاتر په‌یوه‌ستی منداڵه‌كانی ببێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان نه‌دات، وه‌كچۆن دایكیانی له‌ده‌ستتدا" (Fagan, Churchill, 2012: 5)، ئه‌وه‌ش "واده‌كات زۆر جار پیاو دوچاری ده‌مارگیری بێت به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌ری، تاڕاده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ڕه‌نگه‌ كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست بدات، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌بێ، (گاهر، 2010: 59).  بەشێک لە پیاوان کە لە هاوسەرەکانیان جیادەبنەوە و هەموو شتێک لە دەست دەدات، بۆ لە بیرکردنی خۆی پەنا دەباتە به‌ر به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان! "یه‌كێك له‌ گرنگترین ئاكامه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، زیادبونی ئه‌نجامدانی كاره‌ نزمەکان و لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاوانه‌كانی وه‌ك دزی، خۆكوژی، كوشتنی ژن یان منداڵ، قاچاغیكردن، ڕوداوی ئۆتۆمبێل، شه‌ڕو پێكدادان و برینداركردن" (محه‌ممه‌د، 2013: 249). هەر یەکێک لەو ڕەفتارانە دەچێتە چوارچێوەی لادان و تاوان، بەوەش دۆخی کۆمەڵگە بەرەو ناسەقامگیری دەبات.  .3منداڵ: ئه‌وه‌ی له‌ پڕۆسه‌ی جیابونه‌وه‌ی ژن و پیاو ده‌بێته‌ قوربانی به‌پله‌ی یه‌كه‌م منداڵانن، بەتایبەت لەو وڵات و کۆمەڵگەیانەی مافی منداڵ بەتەواوەتی پارێزراو نیە، لەهەرێمی کورستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت وه‌ك وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان له‌ ئاستی پێویستدان بۆ دابینكردنی مافی منداڵان و هه‌ندێجار له‌خۆگرتنیان، له‌لایه‌كی دیكه‌ش نه‌ریته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی وایه‌، كه‌ منداڵان له‌لای هه‌ر كامێكیان بێ (دایك، باوك) زۆرجار له‌ نازی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بێ به‌شی ده‌كات، بۆیه‌ جیابونه‌وه‌ بۆ منداڵ كێشه‌ی زۆر دروست ده‌كات،‌ "نه‌بوونی سه‌رپه‌رشتی و باوان پێکەوە له ناو خێزان‌ کاریگەری لەسەر دروستبونی كه‌سایه‌تی منداڵ ده‌كات و دوچاری جۆرها ڕه‌فتاری ده‌كات، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی خوێندن و باری ده‌رونی و کۆمەڵایەتی ده‌بێت" (گاهر، 2010: 61).  له‌ ڕوی ده‌رونیه‌وه‌ " له‌و كاته‌ی خێزان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ منداڵ پاڵنه‌رێكی شه‌ڕانگێزی له‌ ناخی خۆی به‌رامبه‌ر به‌تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگەکەی و خێزانەکە ‌هه‌ڵده‌گرێت، له‌هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام جیاوازی له‌ نێوان و دایك و باوكه‌ كۆنه‌كه‌ی و خێزانه‌ نوییه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌وه‌ش دوچاری شڵه‌ژانی ده‌رونی و نامۆبونی ده‌كات، به‌و هۆیه‌وه‌ش ده‌بێته‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی ناجێگیر و به‌به‌رده‌وامی بیر ده‌كاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌‌ له‌ ته‌مه‌نێکی زۆر بچوك نه‌بێ، جاری واش هه‌یه‌ به‌هۆی منداڵ ڕق و كینه‌ نازانێ و دایك و باوكی وه‌ك یه‌ك خۆشده‌وێ، بەڵام له‌ ئه‌نجامی ململانێی دایك و باوكی دوچاری دڵه‌ڕاوكێی ده‌رونی ده‌بێ" (Rahimi, Shakarbigi & Naderi: 2012; 4641) و، دایک یان باوک بەشێوەیەکی ناتەندروست مامەڵە لەگەڵ منداڵ دەکات و دەیگلێننە ناو ململانێیەکان و کینە و ڕق لە هزری منداڵەکەدا دەچێنن.  ئه‌م لایه‌نه‌ درونیه‌ی منداڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌بێ، له‌ بواری په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان " كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵ ده‌بێت چ له‌ قوتابخانه ‌بێت یان له‌گه‌ڵ هاوڕییەكانی، یاخود له‌گه‌ڵ خزمانی دایان و باوانی به‌تایبه‌ت له‌ كاتی بۆنه‌كاندا ئه‌م دۆخه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، جگه‌ له‌وه‌ش فێربونی به‌ها و داب و نه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌ ده‌ست ده‌دات، له‌ كۆتاییدا منداڵ دوچاری چه‌ندین ڕه‌وشت و ڕه‌فتاری خراپ و نه‌شیاو ده‌بێت، وه‌ك درۆكردن، سواڵكردن، دزیكردن، شه‌ڕانگێزی، دواتریش لە کۆمەڵگە به‌كه‌سێكی لاده‌ر ناوزه‌د ده‌كرێت"(عه‌بدوڵا، 2014: 86)، كه‌سی لادریش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی خێزانەکان بەتایبەت و  كۆمه‌ڵگه‌ بەگشتی دروست ده‌كات.‌   دووەم/ جیابونه‌وه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ خێزان بەگرنگترین یەکەی پاراستنی ئەندامەکانی لە مەترسی و هەڕەشەکان دادەنرێ و، گرنگترین ژینگەیە بۆ پەروەردەکردنی تاکەکانی لە سەر بنەمای ڕێز و خۆشەویستی و لێبوردەیی و ڕاستگۆیی، بەڵام به‌جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرد له‌یه‌كتری، "خێزان پایه‌كانی خۆشه‌ویستی و ئارامی و دڵنه‌وایی و لێبورده‌یی له‌ده‌ست ده‌دات، له‌هه‌مان كاتدا ئامرازێكی گرنگی به‌كۆمه‌ڵایه‌تبونی تاك، كه‌ خێزانه‌ نامێنێ، جگه‌ له‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری دارایی و بژێوی ژیانی ئه‌ندامه‌كانی به‌جێ ده‌ھێڵێ، ئه‌وه‌ش جۆرێك له‌ بێبشبون ودابڕان و ناسه‌قامگیری ده‌رونی دێنێته‌ ئاراوه‌، كه‌ دواجار ڕۆڵیان ده‌بێ له‌ دروستبونی كه‌سایه‌تی شه‌ڕانگێز و لاده‌ر" (سلیم، 2019: 18). جیابونه‌وه‌ وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر "یه‌كانگیری خێزانی و سه‌قامگیری ئاسایشی خێزانی و به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبون هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ته‌واوه‌تی به‌ئاماده‌بونی دایك و باوك له‌ناو خێزان به‌دی دێ، بەڵام‌ "جیابونه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی داڕمانی پایه‌كانی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان و، ئه‌ندامه‌كانی دوچاری ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌كات و، له‌ خۆشییه‌كانی ژیان و سۆز و وه‌فا و خۆشه‌ویستی دایك و باوك بێبه‌شیان ده‌كات" (عامر، 2018: 42).  له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ "په‌یوه‌ندییه‌ خێزانیه‌كان بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ پێكدهێنن، په‌یوه‌ستی و یه‌كانگیری خێزانی به‌پایه‌كی گرنگی پاراستنی ئاسایش و یه‌كانگیری خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ داده‌نرێ به‌تایبه‌ت بۆ ده‌ستپێوه‌گرتن و پارێزگاریكردن له‌ به‌ها باشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌، به‌ڵام "جیابونه‌وه‌ ده‌بێته‌ به‌ربه‌رستێكی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردن و گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ی خێزان، كه‌ بریتیه‌ له‌ یه‌كێتیی و هێزی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها خێزان به‌ئامرازێكی گرنكی كۆنتڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نرێ، كه‌ ئه‌ركی بریتیه‌ له‌ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕاهێنانی تاكه‌كان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ خێزانیه‌ ئه‌رێنیه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ یه‌كبگرێته‌وه" (سعدو، 2011: 10). کەواتە‌ خێزان به‌كۆڵەگه‌ی یه‌كه‌م و له‌ گروپه‌ یه‌كه‌مینه‌ گرنگه‌كان داده‌نرێ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ پێكده‌هێنن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ده‌توانین بڵێین "خێزان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لتوری كۆمه‌ڵگه‌ له‌ نه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ و، به‌هۆی هێز و كاریگه‌رییه‌كه‌ی خاڵی كڕۆكی به‌رده‌وامبونی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، بۆیه‌ تێكچونی ئاسایشی خێزان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ ده‌بێ، بەڵام باشكردنی دۆخی خێزانه‌كان كاریگه‌ری زۆری ده‌بێ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌، ئه‌گه‌ر خێزانیش خراپ و لاده‌ر بوو، كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌بێته‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خراپ و لاده‌ر"(سعدو، 2011: 12). ئەوەش دەمانگەێنێتە ئەو ڕاستیەی‌ چه‌نده‌ ژماره‌ی خێزانه‌ له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا زۆر بێ، ئه‌وه‌نده‌ش ڕێژه‌ی لادان و تاوان زۆر ده‌بێ، چونكه‌ خێزان له‌و دۆخه‌دا ناتوانێ وه‌ك جاران ڕۆڵی بونیادنانی خۆی بگێڕێ و ئاسایشی تاکەکانی بپارێزێ، هه‌روه‌ك ناتوانێ ئه‌ندامه‌كانی له‌ تاوان و لادان بپارێزێ، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بینین‌ "تاوان و لادان و جیابونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه‌، هه‌ر كاتێكیش جیابونه‌وه‌ زیاد بوو و، ئاسایشی خێزان تێکدەچێ، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبونی تاوان و لادان، كه‌ تاوان و لادان زیاد بوو ئاسایشی كۆمه‌ڵگەیەش ده‌كه‌وێته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و دوچاری ناسه‌قامگیری ده‌بێ" (المری، 2006 :45).  توێژینه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ بواری تاوانناسی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ "جیابونه‌وه‌ی خێزان یان لەبەریەک هەڵوەشانەوەی خێزان‌ به‌یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی پاڵنه‌ری منداڵ بۆ تاوان له‌ ئیستا و داهاتوو داده‌نێن، چونكه‌ جیابونه‌وه‌ ده‌بێته‌ به‌ربه‌ستێكی گەورەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی خێزان و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی بۆ پێگه‌یاندنی منداڵ و گونجانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌، ‌ نه‌بونی (دایك، باوك) له‌ ژیانی منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ده‌بێ، ئینجا به‌هۆی نه‌بونی چاودێركردن و په‌روه‌رده‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، منداڵیش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی په‌نا ده‌باته‌ به‌ر لادان و ئه‌نجامدانی تاوانی وه‌ك دزیكردن" (نصار، 2011: 252)، ئه‌م ڕه‌فتاره‌ش له‌گه‌ڵ منداڵ گه‌وره‌ ده‌بێت و تا ده‌بێ به‌خوو، كه‌ گه‌وره‌ش ده‌بێ تاوانی گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌دات، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بۆ ژن و پیاو به‌هه‌مان شێوه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌، چونكه‌ " هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌های و نه‌ریتی باش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌مك و تێگه‌یشتنی خۆشه‌ویستی و هاوكاری و لێبورده‌یی و یارمه‌تیدانی ئه‌وانی دیكه‌ دروست ده‌كات و، تاك دوچاری بێ هیوایه‌كی به‌هێز ده‌كات، هه‌موو ئه‌وانه‌ش وای لێ ده‌كات گله‌یی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و دۆخه‌ی كه‌ خێزانه‌كه‌ی دوچاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ هاتووه‌ هاوكاری نه‌كردوه‌، بۆیه‌ له‌ به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی یاخی ده‌بێ" (الصنیع، 2019) و به‌په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیاندا ده‌چنه‌وه‌ و، له‌ كۆمه‌ڵگه‌ش یاخی ده‌بن و به‌ڕه‌فتار و كرداری نه‌شیاو زیان به‌ كۆمه‌ڵگه‌ و ئاسایشی خێزانەکان و سەقامگیری كۆمه‌ڵگە ده‌گه‌ێنن.  4.    لایەنی مەیدانی توێژینەوەکە 4.1    خستنه‌ڕوو تایبەتمەندییە گشتیەكانی یەكەكانی توێژینەوە     تایبەتمەندی و خەسڵەتە گشتیەكان، چەند گۆڕاوێكی دیمۆگرافی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و ڕۆشنبیریی نموونەی توێژینەوەكەیە، گرنگی ئەو زانیارییانە لەوەدایە، كە بەهۆیەوە ئاشنای نموونەی توێژینەوەكە دەبین، كە لە ڕێگەی كۆكردنەوەی داتا و زانیارییەكانی لایەنی مەیدانی بەدەستهاتوون، هەروەک شێوەی دابەشبوونی نموونەی توێژینەوەكە پیشان دەدات، بۆ نمونە ڕەگەز یەكێكە لە گۆڕاوە گرنگەكانی ئەم توێژینەوەیە، لەم توێژینەوەیەدا (110)یان لە ڕەگەزی نێرن، کە ڕێژەی (64.7 %) نموونەی توێژینەوەكە پێكدەهێنن، بەڵام (60)یان لە ڕەگەزی مێن، کە دەکاتە ڕێژەی ( 35.3 %) نموونەی توێژینەوەكە، وەک ئەوەی لە شێوەی (3) پیشاندراوە.   شێوەی .3 ڕەگەزی نمونەی توێژینەوەکە پێشان دەدات پەیوەست بەباری كۆمەڵایەتی، کە بەیەكێك لە گۆڕاو گرنگەكانی توێژینەوەكە دادەنرێت، چونكە تێڕوانینی تاكی خێزاندارە لەگەڵ تاكی لێكجیابۆوە بەرامبەر بەدیاردەكانی ناو كۆمەڵگە جیاوازییان هەیە، بەتایبەت لەم توێژینەوەیەدا کە پەیوەستە بەژیانی خێزانی و ئاسایشی خێزان، وەک لە شێوەی ژمارە (4) دەردەكەوێت، (164) یەكەكانی توێژینەوەكە خێزاندارن، بەڵام ئەوانەی لە هاوسەرەکانیان جیابونەتەوە ڕێژەی (4 %) یەکەکانی توێژینەوەکە پێکدەهێنن، کە ژمارەیان دەگاتە (6) یەکە، لەبەرئەوەی توێژینەوەکە پەیوەست بوو بەژیانی خێزانی، بۆیە ئەوانەی سەڵتن، یان هاوسەرەکانیان کۆچی دوایی کردوە، بەشداری توێژینەوەکەیان پێنەکرا.   شێوەی .4  باری کۆمەڵایەتی نمونەی توێژینەوەکە پێشان دەدات لەلایەکی دیکەوە یەكێكە دیکە لەو گۆڕاوانەی كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر هەڵوێست و چۆنیەتی بیركردنەوە و ڕەفتارنواندنی تاكەكان هەیە، بریتیە لە گۆڕاوی تەمەن، بەپێیی ئەو زانیارییانەی بەدەستهاتوون، ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان (39-30) ساڵاندایە زۆرترین ڕێژەی یەكەی توێژینەوەكە پێكدەهێنن و گەیشتۆتە (48.8 %)، هەروەها گروپی تەمەنی نێوان (49-40) بەڕێژەی (48.8%) بەپلەی دووەم دێ، پاشان گروپی (29-20) ساڵ بەڕێژەی (12.9 %) دێ، بەڕێژەی كەمتر لەوانیش كە دەكاتە ڕێژەی (5.9 %) ئەوانەن كەتەمەنیان لە نێوان (59-50) ساڵاندایە، لەو ڕێژەیەش كەمتر گروپی تەمەن (69-60) ساڵانە كە ڕێژەی (2.9%) یەكەكان پێكدەهێنن. سەبارەت بەداهاتی خێزانی یەکەکانی توێژینەوەکە، دەرکەوتووە ئەوانەی داهاتیان لەنێوان (500 هەزار تا 1،000،000) میلۆن دینارە بەڕێژەی (42.9 %) بەڕیزبەندی یەكەم لە یەكەكانی توێژینەوەكە دێن، پاشان (1،000،000 تا 1،500،000) بەڕێژەی (24.1 %) بەڕیزبەندی دووەم دێن، هەروەها ئەوانەی داهاتیان لەنێوان (1،500،000 تا 2،000،000) بەڕێژەی (14.1 %) بەڕیزبەندی سێیەم دێن، بەڵام ئەوانەی داهاتیان لە (500،000) هەزار دینار کەمترە بەڕێژەی (7.1%)  بەڕیزبەندی چوارەم لە یەکەکانی توێژینەوەکە دێن، دواتر بەڕێژەی (%4.7) ئەوانە دێن کە داهاتیان لە (3،000،000) ملیۆن دینار زیاترە، بەڵام ئەوانەی داهاتیان لە نێوان (2،000،000 تا 2،500،000) ملیۆن دینارە ڕێژەی (4.1 %) یەکەکانی توێژینەوەکە پێکدەهێنن، لە كۆتایدا و لە ڕیزبەندی حەوتەمدا بەڕێژەی (2.9 %) ئەوانە دێن كە داهاتیان لەنێوان (2،500،000 تا 3،000،000) ملیۆن دینارە. سەبارەت بە ماوە و كاتی بەكارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دوو گۆڕاوی دیكەن، كە خەسڵەت و تایبەتمەندییەكانی یەكەكانی توێژینەوەكە پیشان دەدات، ڕێژەی (41.2 %)ی یەكەكانی توێژینەوەكە لەماوەی (24) كاتژمێردا (1-2) كاتژمێر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەكاردەهێنن، هەروەها بەڕێژەی (36.5 %) ڕۆژانە ماوەی (4-3) كاتژمێر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەكاردەهێنن، هاوکات لە یەک ئاست و بەڕێژەی (%8.8) ئەو یەكانەی توێژینەوە هاتوون کە لە ماوەی (24) كاتژمێر (5-6) كاتژمێر یان کەمتر لە کاتژمێرێک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەكاردەهێنن، لە كۆتایشدا ئەوانەی ڕۆژانە زیاتر لە (7) كاتژمێر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەكاردەهێنن ڕێژەیان گەیشتۆتە (4.7 %).    پەیوەست بە كاتی بەكارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، دەرکەوتووە ڕێژەی (57.6%) لە یەكەی توێژینەوەكە هەركاتێك دەرفەتیان هەبێ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەكاردەهێنن، بەڵام ڕێژەی (35.9%) لە یەکەکانی توێژینەوەکە شەوان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەكاردەهێنن، ئەوانەشی تەنها لە ئێواران تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەكاردەهێنن ڕێژەی (5.3 %) لە یەكەی توێژینەوەكە پێكدەهێنن، لە كۆتایشدا دەركەوتووە ڕێژەی (1.2 %) یەكەی توێژینەوەكە تەنها بەیانیان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەكاردەهێنن. تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەرباری ئەوەی کۆمەڵێک تایبەتمەندی و خاڵی گشتی هاوبەشیان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە وردەکاریدا هەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەک خاوەن تایبەتمەندی خۆیەتی، لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و لە شاری هەولێریش بەتایبەت شوێنکەتووانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕێژەیان جیاوازە. شێوەی .5 بەکارهێنەرانی جۆری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لای نمونەی توێژینەوەکە پێشان دەدات وەک لە شێوەی (5)دا دەرکەوتووە، ڕێژەی زۆرینەی یەکەکانی ئەم توێژینەوەیە کە دەگاتە (%41) تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەکاردەهێنن، پاشان بەڕێژەی (%19) ئینیستاگرام بەکاردەهێنن، هەرچی ئەوانەی یوتوب و سناپ چات بەکاردەهێنن بەڕێژەی (%13) لە یەک ئاستدان، بەڵام تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک کە بەراورد بەتۆڕەکانی دیکە مێژوویەکی زۆر کۆنی نیە ڕێژەی بەکارهێنانی لەناو نمونەی توێژینەوەکە گەیشتۆتە (%7)، تۆڕەکانی دیکەش وەک ئەوەی لە شێوەی (4) نمایش کراوە، گەیشتۆتە (%7)، بەتێببینکردن و سەرەنجدان لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە ڕۆژانە هەواڵی جۆراوجۆر پەیوەست بەژیانی هاوسەری و لێکجیابونەوە و ئاسایشی تاکەکانی خێزان بڵاودەکرێنەوە، کە دواجار ڕەنگدانەوەی لەسەر خێزان وەک یەکەیەکی گرنگی کۆمەڵگە دەبێ.    پیشە یەكێكی دیكەیە لە كۆڵەگە و پێوەرەكانی دیاریكردنی پاشخانی كۆمەڵایەتی یەكەكان، كە كاریگەری لەسەر ئاستی هۆشیاری بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەکان هەیە، بەپێیی ئەو زانیارییانەی بەدەستهاتوون، ڕێژەی (31.2 %) یەكەكانی توێژینەوەكە فەرمانبەرن، هەروەها ڕێژەی (24.7 %) مامۆستان، بەڵام مامۆستایانی زانکۆ ڕێژەی (7 %) یەكەكانی توێژینەوەكە پێكدەهێنن، هەرچی پزیشکانن بەڕێژەی (5.3 %) یەكەی توێژینەوەكەیان پێکهێناوە، لەلایەكی دیكەوە کابانی ماڵ و خەڵكی كاسب هەریەکەیان بەڕێژەی (4.1 %) یەكەی توێژینەوەكە پێكدەهێنن.     لە ڕیزبەندی شەشەم پارێزەر و قوتابی هەریەکەین بەڕێژەی (3 %) بەدوای یەکدا دێن، بەدوای ئەواندا ئەندازیاران و میدیاکاران هەریەک بەڕێژەی (2.4 %) یەكەی توێژینەوەكە پێكدەێنن، لەهەمان كاتدا ڕێژەی (1.8 %) یەكەی توێژینەوەكە لە خەڵكی بێكار و پۆلیس پێكهاتووە، دواتر ئەفسەر و پێشمەرگە بەیەك ئاست و بەڕێژەی (1.2 %) بەڕیزبەندی نۆیەم دێن، هەروەك پێشمەرگە و هونەرمەندیش بەیەك ئاست و بەڕێژەی (1.6 %) ڕیزبەندی دەیەم لە پێكهێنانی یەكەكانی توێژینەوەكە گرتووە، لە كۆتایشدا، توێژەری کۆمەڵایەتی، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، خانەنشین، ژمێریار، بایۆلۆجیست و ڕێنماییکاری دەرونی بەڕێژەی (0.6 %) بوونەتە بەشێكی دیكەی یەكەكانی توێژینەوەكە، ئەوەش ئەوەمان پیشان دەدات، کە بەشێکی زۆری توێژ و پێکهاتە جیاکانی کۆمەڵگە بونەتە نموونەی توێژینەوە و، ئەکرێ بڵێن نمونەی توێژینەوەکە بەتەواوەتی ڕەنگدانەوەی پێکهاتەی دانیشتوانی هەولێرە بەتایبەت لە ڕووی پێکهاتەی پیشە و کار.   لەلایەکی دیکەوە، سەبارەت بەئاستی خوێندن، کە بەهۆیەوە دەتوانرێ ئاستی هەستكردنی یەكەكانی توێژینەوەكە بەچۆنیەتی بەكارهێنان و مامەڵەكردن لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بزانرێت، لە ئەنجامدا دەركەوتووە، هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بەڕێژەی (54.1 %) لە یەكەی توێژینەوەكە بەڕیزبەندی یەكەم دێن، پاشان هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر بەڕێژەی (17.6 %) و، دواتر بەڕێژەی (11.8 %) هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم دێ، بەدوایدا خاوەن بڕوانامە دکتۆرا بەڕێژەی (6.5 %)، هەروەها ئامادەیی بەڕێژەی (3.5 %)، هەرچی ناوەندی و سەرەتایی بەیەک ئاست و بەڕێژەی (4.9 %) هاتووە، لە ڕیزبەندی كۆتایشدا دبلۆمی باڵایە بەڕێژەی (0.6 %) هاتووە، بەوشێوەیە دەتوانین بڵێن لە ڕووی ئاستی خوێندەوارییەوە یەكەكانی توێژینەوەكە تاڕادەیەكی باش گوزارشت لە كۆمەڵگەی توێژینەوەكە دەكات، چونكە هەموو ئاستەكانی خوێندەواری تاڕادەیەك بەڕێژەی گونجاوی لەخۆگرتووە. دانانی ناو و وێنەی كەسی و وشەی نهێنی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیەکان، یەكێكن لەو بابەتە گرنگانەی، كە ڕاستەخۆ پەیوەندی بەلایەنی ئاسایشی خێزان و پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان هەیە، هەربۆیە چۆنیەتی مامەڵەكردن یەكەكان لەگەڵ ئەم بابەتانە جیاوازیان لە نێواندا هەیە. ئەوەی پەیوەستە بەزانینی وشەی نهێنی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن هاوسەرەکانیان دەركەوتووە ڕێژەی (77.1 %) وەڵامەکەیان بەبەڵێ و (%22.9) دەڵێن نەخێر هاوسەرەکانمان وشەی نهێنی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نازانن، ئەوەش ڕێژەیەکی بەرزە و دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی متمانە لە نێوان هاوسەرەکان، یان بوونی شتی شاراوە و نهێنی و شاردنەوەیان لە هاوسەرەکانیان. سەبارەت بەدانانی وێنەی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەرکەوتووە، ڕێژەی (72.4 %)ی نموونەی توێژینەوەكە وێنەی خۆیان داناوە، بەڵام ئەوانەی وێنەی خۆیان دانەناوە ڕێژەکەیان گەیشتۆتە (27.6 %)، سەبارەت بەناوی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، لەهەمان شێوەدا بەهۆی زانیارییە بەدەستهاتووەكان دەركەوتووە، ڕێژەی (95.3 %) یەكەی توێژینەوەكە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان بەناوی خۆیانەوەیە، بەڵام ڕێژەی (4.7 %) بەناوێكی دیكەوە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەكاردەهێنن.   یەكێك لە كۆڵەگە سەرەكیەكانی چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیوەندی هەیە بە مەبەست و چۆنیەتی بەکارهێنانی، چونكە لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێ ئاستی هەستكردنی یەكەكانی توێژینەوەكە بەچۆنیەتی بەكارهێنان و مامەڵەكردن لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و، ئاستی پەیوەندی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر ئاسایشی خێزان بزانرێت، وەک ئەوەی لە شێوەی (6)دا خراوەتەڕوو و، یەكەكانی توێژینەوەكە زیاتر لە هەڵبژاردەیەکیان دەستنیشان کردوە. لە ئەنجامدا دەرکەوتووە، بەپلەی یەکەم یەکەکانی توێژینەوەکە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ئاگاداربوون لە ڕوداو و زانیارییەکان بەکاریان دەهێنن، پاشان بۆ خۆڕۆشنبیریکردن، ئینجا بۆ کاتبەسەربردن، بەدوایدا یەکەیەکانی توێژینەوەکە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ گوزارشتکردن لە ڕاوبۆچونەکانیان بەکاردەهێنن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک لە یەکەکانی توێژینەوەکە بۆ مەبەستی دیکە بەکاردەهێنن، بەشێکی دیکە لە هەڵبژاردەی یەکەکانی توێژینەوە بۆ ڕاکردن لە واقیعی ژیان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاردەهێنن، هەروەها یەکترناسین و لایەنی بازرگانی دوو هەڵبژاردەی دیکەی یەکەکانی توێژینەوەکەن.   شێوەی 6. مەبەستی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لای نمونەی توێژینەوەکە پێشان دەدات 4.2    پێوانەكردنی پەیوەندی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر جیابونەوە بەپێی بڕگەکان بۆ زانینی پەیوەندی بەكارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر ئاسایشی خێزان و جیابونەوەی هاوسەران بەتایبەت، بەسوود وەرگرتن لە وەڵامی یەكەكانی توێژینەوەكە و بەكارهێنانی ناوه‌ندی سه‌نگكراو (Weighted Mean) ئاستی سەرجەم بڕگە پەیوەندیدارەکانمان بەم شێوەیەی خوارەوە دەرکرد.  بەپێی خشتەی (2) كە ‌‌دەستنیشانكردنی پەیوەندییەکانی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیەکان  به‌ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و جیابونەوەی هاوسەران‌ ڕوون دەكاتەوە، دەركەوتووە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاریگەری لەسەر سستبون و لاوازی پەیوەندییە خێزانیەکان هەیە بەتایبەت لە نێوان ژن و پیاو بە به‌های ناوه‌ندی سه‌نگكراوی ئەو بڕگەیە ده‌گاته (3.22)، واتا به‌ئاستێكی (به‌هێز) پەیوەندی لە بوارەکەدا دروستكردووە.     ئەنجامەکە ئەوەش پیشان دەدات، کە هۆکاری یەکەم کاریگەری هەبوە لەسەر بەجێگەیاندنی ئەرکە خێزانیەکان بەتایبەت لە  نێوان هاوسەرەکان و، پاشان  کەمکردنەوەی گفتوگۆی بابەتە خێزانیەکانی نێوان هاوسەرەکانە بە ناوەندی سەنگكراو (3.14) به‌ئاستێكی (به‌هێز) پێکەوە بەڕیزبەندی دووەم دێن، لەلایەکی دیکەوە ئەنجامەکان ئەوە پیشان دەدەن، بەهۆی ئەو هەواڵ و بابەتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەبارەی جیابونەوە بڵاودەکرێنەوە، بۆنەتە هۆکاری ئەوەی جیابونەوەی ژن و مێردی ببێتە پڕۆسەیەکی سادە و ئاسایی، ئەوەش بەناوەندی سەنگكراو (3.00) بەڕیزبەندی سێیەم و بەئاستێکی بەهێز دێ، چونکە زۆرینەی نمونەی توێژینەوەکە بە ناوەندی سەنگكراوی (2.96) پێیان وایە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆنەتە هۆکاری بڵاوبونەوەی (ناپاکی) لە نێوان هاوسەران.      هەر لە ئاستی مەترسی بەهێزدا بە ناوەندی سەنگكراوی (2.94) دەردەكەوێ باسکردن و بڵاوبونەوەی هەواڵی بەردەوامی جیابونەوەی کچە مۆدێل و مەیکپ ئارتیستەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاریگەری لەسەر جیابونەوەی هاوسەران لە هەرێمی کوردستان دروستکردوە، له‌لایەکی دیکەوە دەرکەوتوە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاریگەری دروستکردوە لەبارەی بڵاوبونەوەی دیاریدەی (درۆکردن) لە نێوان هاوسەران بەناوەندی سەنگكراوی (2.79)، ئەمەش بۆتە هۆی لاوازکردنی (متمانە) لە نێوان هاوسەران بەئاستێکی بەهێز و ناوەندی سەنگكراو (2.77) بەڕێزبەندی حەوتەم دێ، هەر ئەو هۆکارانەش بونە هۆی دروستکردنی کاریگەری نەرێنی لەسەر هزر و ڕەفتاری هاوسەران لەلایەک و، لاوازکردنی بەهای ڕێز و خۆشەویستی لە نێوان هاوسەران بەناوەندی سەنگکراوی (2.76). لە ئاستی مەترسی مامناوەندی و، بە ناوەندی سەنگكراوی (2.46) لەیەک کاتدا ئەنجامەکان ئەوە ڕون دەکەنەوە سەباری ئەوەی هاوسەران ڕۆژانە نامە و پەیامی خۆشەویستی بەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ یەکتری ڕەوانە دەکەن، بەڵام بۆتە هۆکارێکیش بۆ فریودان و(فێڵ لێکردنیان)، هەربۆیە بەناوەندی سەنگكراو (2.09) لە نموونەی توێژینەوەکە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆتە هۆکاری ئەوەی دڵپیسی و (غیره) لە هاوسەرەکانیان بکەن، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی بەنهێنی چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی هاوسەرەکانیان بکەن، بەڵام بەناوەندی سەنگکراوی (1.80) لە ئاستی ناوەندایە. 4.3    پەیوەندی بەکارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ جیابونەوەی هاوسەران بەپێی گۆڕاوی ڕەگەز و باری کۆمەڵایەتی     بەبەكارهێنانی هاوكێشەی (Independent Samples T.Test) بۆ دۆزینەوەی جیاوازی نێوان گۆڕاوی ڕەگەز و باری کۆمەڵایەتی و بڕگەکانی توێژینەوەكە، دەردەكەوێت لە گۆڕاوی ڕەگەز جیاوازی لە نێوان یەکەکانی توێژینەوەکە لەبارەی پەیوەندی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەیە، بەڵام لە گۆڕاوی باری کۆمەڵایەتی جیاوازی لە نێوان نموونەكانی توێژینەوەكە و پەیوەندی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نیە، وەک ئەوەی لە خشتەی (3)دا خراوەتەڕوو. لە خشتەی (3) دەردەكەوێت، بەهای (t) دەرهێنراو (-2.406) گەورەترە لە بەهای خشتەیی (1.97) لە ئاستی دەلالەتی (0.05)، بەپێی ئەو ئەنجامەش بوونی جیاوازییەكە لە بەرژەوەندی ڕەگەزی (مێ)دایە، چونكە ناوەندی ژمێرەكەی بریتییە لە (39.9500)، ئەوەش گەورترە لە ناوەندی ژمێرەیی نێر، کە بریتیە لە (37.3909)، كەواتە ئەو بابەتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکرێنەوە و، پەیوەندییان بەئاسایشی خێزان و جیابونەوەی هاوسەران هەیە ڕەگەزی مێ زیاتر لە ڕەگەزی نێر دركی پێدەكەن.     هەروەها لە گۆڕاوی باری کۆمەڵایەتی دەركەوتووە بەهای (t) دەرهێنراو بریتیە لە (-.758)، ئەمەش بچوکترە لە بەهای خشتەی (1.97) لە ئاستی دەلالەتی (0.05)، ناوەندی ژمێرەیی لە نێوان ئەوانەی جیابونەتەوە لەگەڵ ئەوانەی لە قۆناخی هاوسەریدان تاڕادەیەكی زۆر لەیەكتر نزیكن، بۆیە جیاوازی نێوانیان سەبارەت بەو بابەت و هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکرێتەوە لەگەڵ چۆنیەتی مامەڵەی هاوسەران لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نەگەیشتۆتە ئاستی ئاماژە ئاماری.  4.4    پەیوەندی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەئاسایشی خێزان بەپێی گۆڕاوەكانی دیكە بەبەكارهێنانی هاوكێشەی (One-Way ANOVA) بۆ دۆزینەوەی جیاوازی نێوان گۆڕاوەكانی دیکەی توێژینەوەكە (تەمەن، داهاتی خێزان و ئاستی خوێندن)  لەگەڵ بڕگەکان توێژینەوەكە سەبارەت بە بە پەیوەندی نێوان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و جیابونەوەی خێزان دیاریکرد، لە ئەنجامدا دەركەوت جیاوازییەكە ناگاتە ئاستی ئاماژە ئاماری هەروەك لە خشتەی (4) خراوەتەڕوو. خشتەی  4 تاقیكردنەوەی (F) بۆ دۆزینەوەی پەیوەندی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەئاسایشی خێزان بەپێی گۆڕاوەكان دەخاتەڕوو لە خشتەی (4)دا، دەردەكەوێ تێكڕای جیاوازی دوجای ناوەندی بۆ گۆڕاوی تەمەن بریتییە لە (121.406) بەنمرەی ئازادی (4) بەبەهای (F)ی هەژماركراو (2.906) و، ئاستی دەلالەتی (0.023)ە، ئەوەش بچووكترە لە (0.05)، بۆیە جیاوازی بەڵگداری ئامارییە، جیاوازیەکەش دەگەڕێتەوە بۆ گروپەکانی تەمەنی (49-40)ساڵ و (59-50) ساڵ، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گروپی تەمەن گەورەکان زیاتر لە تەمەن بچوکەکان درک بەپەیوەندی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ ئاسایشی خێزان و جیابونەوەی هاوسەران دەکەن، هەربۆیە جیابونەوەش لە نێو تەمەن بچوکەکان زیاترە بەراورد بەتەمەن گەورەکان.      لەلایەكی دیكەوە، هەر لە خشتەی (4)دا دەردەكەوێت تێكڕای جیاوازی دوجای ناوەندی بۆ بژاردەكانی گۆڕاوی داهاتی خێزان بریتییە لە (84.840) بەنمرەی ئازادی (6) بەبەهای (F)ی هەژماركراو (2.013)ە و ئاستی دەلالەتی (0.067)ە ئەوەش گەورەترە لە (0.05)، بۆیە جیاوازییەكەی نەگەیشتۆتە ئاستی ئاماری.       لە كۆتایدا و پەیوەست بە تێكڕای جیاوازی دوجای ناوەندی بۆ بژاردەكانی گۆڕاوی ئاستی خوێندن لە خشتەی (4)دا بریتییە لە (31.965) بەنمرەی ئازادی (7) بەبەهای (F)ی هەژماركراو (0.725)ە و ئاستی دەلالەتی (0.630)ە ئەوەش گەورەترە لە (0.05)، بۆیە ئەم جیاوازییەش ئاستی ئاماری تۆمار نەكردووە. 4.5    ئەنجام لە ئەنجامی ئەم ئامانجەی توێژینەوەكەدا، دەردەكەوێت، بەهای (t) دەرهێنراو (-2.406) گەورەترە لە بەهای خشتەیی (1.97) لە ئاستی دەلالەتی (0.05)، بەپێی ئەو ئەنجامەش بوونی جیاوازییەكە لە بەرژەوەندی ڕەگەزی (مێ)دایە، چونكە ناوەندی ژمێرەكەی بریتییە لە (39.9500)، ئەوەش گەورترە لە ناوەندی ژمێرەیی نێر، کە بریتیە لە (37.3909)، كەواتە ئەو بابەتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکرێنەوە و، پەیوەندییان بەئاسایشی خێزان و جیابونەوەی هاوسەران هەیە هاوکات ئەوەش توێژینەوەکە گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی، کە ڕەگەزی مێ زیاتر لە ڕەگەزی نێر درك پەیوەندییەکان دەكەن. ئەنجامێکی دیکەی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە، کەتێكڕای جیاوازی دوجای ناوەندی بۆ گۆڕاوی تەمەن بریتییە لە (121.406) بەنمرەی ئازادی (4) بەبەهای (F)ی هەژماركراو (2.906) و، ئاستی دەلالەتی (0.023)ە، ئەوەش بچووكترە لە (0.05)، بۆیە جیاوازی بەڵگداری ئامارییە، جیاوازیەکەش دەگەڕێتەوە بۆ گروپەکانی تەمەنی (49-40)ساڵ و (59-50) ساڵ، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گروپی تەمەن گەورەکان زیاتر لە تەمەن بچوکەکان درک بەپەیوەندی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەگەڵ ئاسایشی خێزان و جیابونەوەی هاوسەران دەکەن، ئەوەش بەهۆی ئەو پاشخانە هزری و ئەزمونەی کە هەیانە، هەربۆیە جیابونەوەش لە نێو تەمەن بچوکەکان زیاترە بەراورد بەتەمەن گەورەکان. لە خاڵێکی دیکەی ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە دەرکەوتووە ڕێژەی زۆرینەی یەکەکانی ئەم توێژینەوەیە کە دەگاتە (%41) تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەکاردەهێنن، پاشان بەڕێژەی (%19) ئینیستاگرام بەکاردەهێنن، پاشان یوتوب و سناپ چات بەڕێژەی (%13)، تیکتۆک بەڕێژەی (%7)، تۆڕەکانی دیکەش بەڕێژەی (%7)، بەتێببینکردن و سەرەنجدان لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە ڕۆژانە هەواڵی جۆراوجۆر پەیوەست بەژیانی هاوسەری و لێکجیابونەوە و ئاسایشی تاکەکانی خێزان بڵاودەکرێنەوە، ئەوەش ڕەنگدانەوەی لەسەر خێزان وەک یەکەیەکی گرنگی کۆمەڵگە دەبێ.   توێژینەوەکە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی، کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەئاستێکی بەهێز کاریگەری لەسەر سستبون و لاوازی پەیوەندییە خێزانیەکان دروستکردوە بەتایبەت لە نێوان ژن و پیاو، ئەوەش ڕەنگدانەوەی لەسەر بەجێگەیاندنی ئەرکە خێزانیەکان و کەمکردنەوەی گفتوگۆی بابەتە خێزانیەکان بەتایبەت لە  نێوان هاوسەرەکان هەبوە. ئەو هەواڵ و بابەتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەبارەی جیابونەوە بڵاودەکرێنەوە، بۆنەتە هۆکاری ئەوەی جیابونەوەی ژن و مێردی ببێتە پڕۆسەیەکی سادە و ئاسایی، باسکردن و بڵاوبونەوەی هەواڵی بەردەوامی جیابونەوەی کچە مۆدێل و مەیکپ ئارتیستەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاریگەری لەسەر جیابونەوەی هاوسەران لە هەرێمی کوردستان هەبوە. لەلایەکی دیکەوە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاریگەری هەبوە لەسەر لبڵاوبونەوەی کۆمەڵێک دیاردەی وەک (درۆکردن) و، لاوازکردنی (متمانە) لە نێوان هاوسەران، ئەوانەش کاریگەری نەرێنی لەسەر هزر و ڕەفتاری هاوسەران لەلایەک و، لاوازکردنی بەهای ڕێز و خۆشەویستی لە نێوان هاوسەران دروستکردوە. لە کۆتایدا، توێژینەوەکە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی، کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆتە هۆکارێک بۆ فریودان و(فێڵ لێکردنی) بەکارهێنەران، ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی بەکارهێنەران دڵپیسی و (غیره) لە هاوسەرەکانیان بکەن، هەربۆیە بەنهێنی چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی هاوسەرەکانیان دەکەن. 5.    ده‌رئه‌نجام وپێشنیاز و ڕاسپارده‌كانی توێژینەوەكە لە کۆتایدا توێژینەوەکە، دوای تاوتوێکردنی سەرجەم لایەنە تیۆری و مەیدانیەکانی توێژینەوەکە، گەیشتە کۆمەڵێک دەرئەنجام و پێشنیاز و ڕاسپاردە: 5.1    دەرئەنجامەکان دوای خستنەڕووی ئەنجامەكانی توێژینەوەكە و، گفتوگركردنی ئەنجامەكان، توێژینەوەكە گەیشتە ئەم دەرئەنجامانە: 1.    داتا و ئاماری ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە هەرێمی کوردستان دەریدەخەن، زیادبونی ڕێژەی جیابونەوە لە کوردستان هاوکات لەگەڵ بڵاوبونەوەی زیاتری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە کوردستان، بۆ نمونە کاتێک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەو شێوەیەی ئێستا لە کوردستان بڵاونەبووبوەوە ڕێژەی جیابونەوە کەمتر بوو، بەڵام ئەم ڕێژەیە ساڵ دوای ساڵ زیاتر دەبێ و، مەترسی گەورە لەسەر ئایندەی کۆمەڵگەی کوردی و سەقامگیری خێزانەکان دروستکردوە. 2.    لە سەر ئاستی كۆی ئامانجەكان، لە دەرئەنجامدا دەركەوت تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیوەندییەکی بەهێزی بەئاسایشی خێزان و جیابونەوەی هاوسەران هەیە. 3.    لە دەرئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوت تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، لەناویاندا فەیسبووك و ئینستاگرام مەترسی گەورەیان لەسەر ئاسایشی خێزان و ژیانی هاوسەران دروستکردوە، ئەوەش دوپاتکردنەوەی هەمان بۆچونی جەیمس سیکستۆن (James J. Sexton)پارێزەری دیاری جیابونەوەی هاوسەران لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە، کە لە کتێبە نوێیەکەیدا دوپاتی دەکاتەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆکاری سەرەکی جیابونەوەن، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک فەیسبووک دەرفەت دەدەنە هەرکەسێک کە کارلێک لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکات کە ڕەنگە "ژەهراوی" بن بۆ پەیوەندیەکەیان، چونکە جاری وایە لە پەیوەندییەکان وێنایەک دروست دەکەن، بەشێوەیەک هەست دەکەن بەپێوەری هاوتەمەنەکانیان ناتوانن ژیان و خۆشەویستی بکەن، یاخود لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیوەندی لەگەڵ کەسانێکدا دروست دەکەن کە هیچ کار و هاوبەشیەکیان نییە بۆ پەیوەندیکردن، ئەوەش هۆکارە بۆ خیانەت، خیانەتیش هاوسەرگیری ژەهراوی دەکات و بەجیابونەوە کۆتای دێ(Sexton ,2018:112-113). 4.    بەتێببینکردن و سەرەنجدان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و، وەڵامی یەکەکانی توێژینەوەکە، دەرکەوت ئەو هەواڵی جۆراوجۆرانەی ڕۆژانە پەیوەست بەژیانی هاوسەری و لێکجیابونەوە کچە مۆدێل و مەیکپ ئارتیستەکان بڵاودەکرێنەوە، کاریگەری لەسەر زیادبونی ڕێژەی جیابونەوەی هاوسەران لە هەرێمی کوردستان هەبوە، چونکە جیابونەوەی ژن و مێردیان کردۆتە ببێتە پڕۆسەیەکی سادە و ئاسایی، بەبی لەبەرچاوگرتنی ڕەهەندە مەترسیەکانی ئەو پڕۆسەیە. 5.    تەرخانکردنی کاتێکی زۆری ڕۆژانە بۆ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئەوەش یەکێکە لە مەترسیەکان لەسەر ئاسایشی خێزان، دەرئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتوە (%77.7)  ڕۆژانە (١-٤) کاتژمێر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاردەهێن. 6.    لە ڕووی كۆمەڵایەتی و دەرونیەوە، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بونەتە هۆكارێك بۆ زیادبوونی گرفت و دیارەدە كۆمەڵایەتیەكانی وەك (خیانەت و ناپاکی، درۆکردن، دڵپیسی، فێڵکردن، لاوازبونی پەیوەندییە خێزانیەکان، متمانە و ڕێزگرتن)، هەموو ئەوانەش بەهۆکارە سەرەکی و گشتیەکانی جیابونەوەی ژنی و مێرد لە قەڵەم دەدرێن. 5.2    پێشنیازەکان 1.    بۆ پاڕلەمانی كوردستان پێشنیاز دەكەین، یاسای خراپبه‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی‌ ‌ژماره‌ (6) ساڵی (2008) بەشێوەیەک هەموار بكاتەوە، کە دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن و هاوسەران باشتر پابەندنی بنەماکانی ئاسایشی خێزان بکەن. 2.    بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پێشنیاز دەكەین، چاودێری دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن و میدیاكاران بكات و پابەندی بنەما گشتیەكانی ئاسایشی خێزانیان بن، بەتایبەت لەو هەواڵ و بابەتانەی پەیوەندیان هەیە بەجیابونەوەی هاوسەران. 3.    بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەت ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان پێشنیاز خولی هۆشیاری چڕ بۆ ژنان و ئافرەتان بکەنەوە بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. 4.    هەروەک بۆ سەندیکای ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوەکانی بواری ڕۆژنامەوانی پێشنیاز دەکەین، خولی ڕۆژنامەوانی جۆراوجۆر بۆ میدیاکاران و دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن بکەنەوە بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتە کۆمەڵایەتیەکان بەتایبەت ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بەئاسایشی خێزان هەیە، لەوانە جیابونەوە. 5.    پێشنیاز دەکەین دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و بابەتە کۆمەڵایەتیەکاندا پرس بەپسپۆڕانی کۆمەڵایەتی و دەروونی بکەن، یان ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی و دەرونناسی دابمەزرێنن تا بتوانن هاوکاربن لە پتەوکردنی پایەکانی ئاسایشی خێزان. 6.    بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشنیاز دەکەین لە چوارچێوەی پڕۆگرامەکانی خوێندندا بایەخ بەئاسایشی خێزان بدەن و، کوڕان و کچان هۆشیار بکەنەوە سەبارەت بەگرنگی پاراستنی کۆڵگەکانی ئاسایشی خێزان. 7.    گرنگە وەزارەتی ناوەخۆ لە ڕێگەی (پۆلیسی کۆمەڵگەیی) لەناوەندەکانی خوێندن بەڕێکخستنی سمینار و کۆڕ و کۆبونەوەی جیا هاوکاربن لە هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و پاراستنی ئاسایشی خێزان. 8.    بۆ وەزارەتی داد پێشنیاز دەکەین، بەر لە بەستنی گرێبەستی هاوسەری کچان و کوڕان پابەندی بینینی خولی تایبەت بەهۆشیاری خێزانی بکرێن، ئەوەش لە ڕێگەی کردنەوەی دامەزراوەیەکی تایبەت بەو مەبەستە بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لە ژیانی هاوسەریدا ڕوبەڕویان دەبێتەوە.  5.3    ڕاسپاردەکان 1.    ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەبارەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کاریگەری لەسەر ئاسایشی خێزان، بەشێوەیەک پایەکانی دیکەی خێزان بەنموونە وەربگیرێ، لەوانە ئاڵودەبونی منداڵ بەیارییە ئەلکترۆنیەکان. 2.    بەباشی دەزانین توێژەران لە داهاتوودا توێژینەوەی زانستی لەبارەی کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر بڵاوبونەوەی تاوان ئەنجام بدەن (خێزان لێکترازاوەکان بەنمونە وەربگیرێ). 3.    ئەنجامدانی توێژینەوەی بەراوردکاری بۆ زانینی ئاستی پارێزراوی ئاسایشی خێزان لە نێوان ئەو خێزانانەی بەڕادەی جیاواز تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاردەهێنن بەجیاوازیکردن لە نێوان تەمەن، پیشە و پاشخانی کۆمەڵایەتی و ئاستی زانستی. 6.    لیستی سەرچاوەکان   پەرتوک: ئامێدیان، فه‌خره‌دین. (2013). فه‌رهه‌نگی شیكاری زاراوه‌كانی كۆمه‌ڵناسی. ناوه‌ندی چاپی شه‌میمی سنه‌. سنه‌.  حمدامین، إدریس قادر (2020) ئاسایشى خێزان. لە کتێبى شکۆى خێزان. ئامادەکردنى: زەکیە فەقێ موحەمەد موحەمەد و، عەبدولوەهاب رەمەزان عەبدولوەهاب. هەولێر: چاپخانەى هەڤاڵى هونەرى. خه‌لیل، مه‌عن (2007) كۆمه‌ڵناسی خێزان. وه‌رگێڕانی: ئارام ئه‌مین جه‌لال. دهۆك: چاپخانه‌ی خانی.  خه‌مه‌ش، مه‌جده‌ده‌ین عومه‌ر خه‌یری (2012) كۆمه‌ڵناسی بابه‌ت و میتۆد. وه‌رگێڕانی: عبدالله‌ خورشید و، عبدالله‌ اسماعیل و، محمد شوانی و، زیره‌ك عبدالله‌ و، دیدار ئه‌بوزێد و، سه‌نگه‌ر زراری و، نه‌وزاد عه‌باس. هه‌ولێر: ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات. شوانى، هێمن ئەمین (2021) ڕاگەیاندن و ئاسایشى کۆمەڵایەتى. هەولێر: ناوەندى هەولێرى مەکتەبى ڕاگەیاندنى (ى.ن.ک). عمر، محمود أحمد و، فخرو، حصة عبدالرحمان و، السبیعي، تركی و، تركی، امنه عبداللە (2010) القیاس النفسي و التربوي. عمان: دار المسیرة للنشر و التوزیع. قاسم، أحمد و، جداى، سلیم (2019) تأثیر المواقع التواصل الاجتماعي على الأمن المجتمعي للدول الخلیجیة. المانیا: المرکز الدیموقراطي العربي. الكاف، عبداللە عمر زین (2014) تطبيق العمليات الإحصائية في البحوث العلمية مع استخدام برنامج . SPSS. الریاض: مكتبة القانون و الاقتصاد. كۆڤمان، ج،ك. (2009). كۆمه‌ڵناسی هاوسه‌رگیری (ستار باقی كه‌ریم، وه‌رگێڕ). هه‌ولێر. الکوارى، حنان عبداللە (2012) الأمن الاجتماعي و تأثیره على التربیة في ضوء التحدیات المعاصرة، الإسکندریة: دار الوفاء لدنیا الطباعة و النشر. محه‌ممه‌د، فائیز ئیبراهیم (2013) كۆمه‌ڵناسی خووگرتن به‌مادده ‌هۆشبه‌ره‌كان. هه‌ولێر: چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات. نصار، عبدالكریم (2011) أساسیات علم الاجرام و العقاب. بغداد: مطبعة الذاكرة للنشر و التوزیع. هتیمی، أ.حسین محمود (2015) العلاقات العامة والشبکات التواصل الاجتماعي. عمان: دار أسامة للنشر و التوزیع. نامەى ماستەر: حنونة، جمیل جمال (2013) تأثير الفقر على الأمن الاجتماعی للأسر الفلسطينية في قطاع غزة- دراسة حالة على محافظة شمال قطاع غزة. رسالة ماجستير (غیر منشورة) السودان: جامعة السودان للعلوم والتكنولوجيا. سلمان، أحمد حسن (2017) شبكات التواصل الاجتماعي و دورها في نشـر الشـائعات من وجية نظر أعضاء هيئة التدريس في جـامعة ديـالى. رسالة ماجستير غیر منشورة. عمان: جامعة الشـرق الأوسـط. سمير، فارح (2009) ظاهرة العود للإدمان على المخدرات والتفكك الأسري. رسالة ماجستیر (غیر منشورة) الجزائر: جامعة بن يوسف بن خدة . طاهر، زەریا احمد (2010) جیابوونەوەی ژن و مێرد و هۆكار و ئه‌نجامەكانی توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیه‌ له‌ شاری هه‌ولێر. نامه‌ی ماستەر (بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه)‌هه‌ولێر: زانكۆی سەڵاحەددین/ هەولێر.  عزیز، عبدی (2014) أثر حجم العینة علی الخصائص السیكومتریة للاختبار. رسالة ماجستر غیر منشورة. الجزائر: جامعة عبد الحميد بن باديس مستغانم. غنام، صلیحة (2010) عمالة الأطفال و علاقتها بظروف الأسرة- دراسة میدانیة بمدینة باتنة. رسالة ماجستر غیر منشورة. الجزائر: جامعة الحاج الخضر-باتنة. توێژینەوەى زانستى: احمد، ئاراز رمضان (2019) كاریگەری بەكارهێنانی ئينتەرنێت لەسەر پەیوەندیيە كۆمەڵایەتییەكان لەنێوان خوێندكارانی زانكۆ لەهەرێمی كوردستان، توێژینەوەیەكی مەیدانییە. مجلة جامعة جيهان-اربيل للعلوم الانسانية والاجتماعية (3/2) .8-19 جبار، عبیر محمود (2017) أعتماد طلبة جامعة جيهان على الإعلام الجديد كمصدر للمعلومات والاخبار. مجلة جامعة جیهان-اربیل العلمیة (1/2) .42-65 الحسيني، د. عزيز أحمد صالح ناصر (2016) الأمن الأسري المفاهيم – المقومات – المعوقات مع دراسة ميدانية في مدينة صنعاء. مجلة الاندلس للعلوم الإنسانية والاجتماعية (12/15) 161-231. حميدان، بدر الدين و، مبارك، حفيظة (2020) الخصوصية بين الزوجين في ظل مواقع التواصل الاجتماعي - دراسة ميدانية. مجلة المعيار.  جامعة الأمير عبد القادر للعلوم الإسلامية قسنطينة (24/52) .522-538 زامل، يوسف عناد و، رسن، عامر عبد(2010) الأمن الوطني ماهيته، أبعاده، مقوماته، مهدداته، وأثره على التماسك الاجتماعي في المجتمع العراقي- بحث تحليلي في علم الاجتماع السياسي، مجلة لارك للفلسفة واللسانیات و العلوم الاجتماعیة. العراق: جامعة واسط. (4): 33-67. السعدي، د. رحاب عارف (2018) واقع الأمن الأسري في المجتمع الفلسطيني كما يدركها الشباب الجامعي الفلسطيني )دراسة ميدانية في الجامعة العربية الأمريكية/محافظة جنين( مركز جيل البحث العلمي. اعمال المؤتمر الدولي المحكم حول التفكك الأسري: الأسباب والحلول. لبنان: طرابلس.  الطیب، د. عثمان (2018) تجليات الأمن الأسري في الخطاب المسجدي (دراسة ميدانية لعينة من الخطب المنبرية( مركز الدولي للإستراتيجيات التربوية و الأسرية. اعمال المؤتمر الدولي الأول حول الامن الأسري: الواقع والتحديات. ترکیا: إسطنبول. عه‌بدوڵا، فه‌وزیه‌ (2014) دیارده‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی منداڵ. گوڤاری شیكار. له‌ بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان. ژماره‌ (6-7) 77-90. المري، علی بن ربیع (2006) التفكك الأسري و خطره‌ علی الأمن الاجتماعي. مجلة (الامن و الحیاة) الریاض: (305).  وێبسایتى ئەلیکترۆنى: سعدو، أحمد مظهر (2011) التفكك الأسري ودوره في جنوح الأحداث متاح على الموقع (التفكك الأسري ودوره في جنوح الأحداث - ديوان العرب (diwanalarab.com)) تاریخ زیارة (15/1/2022). سلیم، العايب (2019)   التفكك الأسري و أثره على انحراف الطفل  متاح على الموقع (Manifestations Univ Ouargla - التفكك الأسري و أثره على انحراف الطفل (univ-ouargla.dz)) تاریخ زیارة (28/1/2022). الصنيع، صالح بن إبراهيم (2019) التفكك الأسري.. الأسباب والآثار. له‌ ڕێكه‌وتی (10/1/2022) له‌م به‌سته‌ره‌ وه‌رم گرتووه (https://www.hellooha.com/articles/98-التفكك-الأُسري،-أسبابه-وآثاره-وحلوله) عامر، عادل (2018) أسباب التفكك الأسري وأثره على انحراف الأطفال والمجتمع. متاح على الموقع (أسباب التفكك الأسري وأثره على انحراف الأطفال والمجتمع (doniaelflos.com)) تاریخ زیارة (28/1/2022). النشوي، أ.ساري أحمد (2017) التفكك الأسري وأثره على الفرد والمجتمع. متاح على الموقع (http://bit.ly/2pfWwv1) تاریخ زیارة (15/1/2022). krjc.org (2022) داتاو ئاماری دادگاكان- ئاماره‌كانی جیابونه‌وه‌ و هاوسه‌ری له‌ پارێزگای هه‌ولێر. له‌م به‌سته‌ره‌ به‌رده‌سته‌:) ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان (krjc.org)) ڕێكه‌وتی سه‌ردان (20/1/2022). سەرچاوەى ئینگلیزى: Abdol Rahimi, Shahram , Shakarbigi, Ali Reza  and Naderi , Ghoobad (2012) Phenomena Effects of Divorce on Families and Society, Journal of Basic and Applied Scientific Research. (2/5)4639-4647. Fagan, Patrick F. and Churchill, Aaron (2012) The Effects of Divorce on Children. Marri Research. USA: Marriage and Religion Research Initiative. Maltby, john, Liz Day and Macaskill (2007) personality, individual differences and intelligence. England: Pearson prentice Hall.  Sexton, James J (2018) If You're In My Office, It's Already Too Late: A Divorce Lawyer's Guide to Staying Together. USA. New York: Henry Holt and Company. Soltanion, Farangis. (2017). Evaluation of psych-social factor influential an emotional Divorce among attendants to social Emergency service. ALMNHAL. 15: 201-204.       🔹 دەقی توێژینەوەكە View of The Relation of Social Media to the Family Security (cihanuniversity.edu.iq)


درەو: شۆڕشنامە  لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ رۆژنامەنوسێكی بەریتانی، نەوشیروان مستەفا، دەڵێت: من كەیفم بە برێمەر نەدەهات. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: برێمەر لەخۆبایی بوو، دەیویست وانیشان بدات كەسێكی توندو بڕیاردەرە، بافڵ تاڵەبانیش دەڵێت: لە كۆبونەوەیەكدا دەمویست لە برێمەر بدەم. پۆڵ برێمەر حاكمی سیاسی ئەمەریكا لە عێراق لە ماوەی ساڵانی (2003 و 2004)، كاتێك بۆ یەكەمجار سەردانی كوردستانی كرد، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی وێنەیەكی مستەفا بارزانی بینی، لە مەسعود بارزانی پرسی: ئەو پیاوە خانەدانە كێیە؟ لەو كاتەدا نێچیرڤان بارزانی لەتەك برێمەردا وەستابوو، هەستی بە شەرمەزاری كرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا خۆی تێك نەدا. نێچیرڤان لەبارەی ئەو كاتەوە دەڵێت: هەستی ئێمە ئەرێنی بوو، بەڵام كاتێك دەركمان بەوە كرد كە برێمەر هیچ شتێك نازانێت، دواتریش ئێمە بەو حاڵە لەگەڵی ئاسوودە بووین" نێچیرڤان ئەو قسانەی بە پێكەنینەوە گێڕایەوە. داڤید ئەكویلا كویل لۆرنس، پەیامنێری كەناڵی بی بی سی، دیمانەو گفتوگۆكانی لەگەڵ سەركردەكانی كوردا لە چوارچێوەی كتێبێكدا بەناونیشانی (نەتەوەیەكی نادیار) بڵاوكردۆتەوە. نەوشیروان مستەفا، كە لەو دەمەدا جێگری سكرتێری گشتیی ی.ن.ك بووە، دەڵێت: من خۆم كەیفم بە برێمەر نەدەهات، بەڵام بەلای منەوە ئەوەی زۆر گرینگ بوو، ئەوە بوو ئەو توانیی سوپای عێراق، بەعس‌و هەواڵگری لەناو ببات، ئەمانەش بەخششی خودا بوون بۆ من، ناتوانی بڕوا بەمە بكەی". بەڵام نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: لەڕاستیدا من كەیفم بە برێمەر دێت.. ئەگەر تاكە كوردێك هەبێت كە كەیفی بە برێمەر بێت، ئەوا منم، چونكە ئەگەر لەبەر برێمەر نەبوایە، بارودۆخی عێراق هەرگیز وەك ئەمڕۆ نەدەبوو... لە ئێستا زۆر باشتر دەبوو!". هەروەها دەڵێت: برێمەر لەخۆبایی بوو، بەڵام لەوانەیە دەركی بەوە نەكردبێت كە ئێمە چەند سودمان لێی بینی. برێمەر دەیویست وانیشان بدات كەسێكی توندە، ئەو بەرپرسیارە، ئەو كەسەیە كە بڕیار دەدات، ئێوەیش هیچ نین.. تەنها بە یەك واژۆ برێمەر چوار دامەزراوەی عێراقی تواندەوە، كە گرینگترین دامەزراوەكانی عێراق بوون‌و مایەی چەرمەسەرییەكانی كورد بوون". بافڵ تاڵەبانی دێتەوە یادی كە لە كۆبونەوەیەك لە بەغداد بەشداریی كردوە، كە لەنێوان پۆڵ برێمەرو هەندێك لە سەركردە كوردەكان رێكخرابوو، چەندین ساڵ دوای ئەمە بافڵ نایەتەوە بیری كە ئەو كۆبونەوەیە پەیوەست بوو بە چییەوە. تەنها ژێرەوەی پووتەكەی برێمەری دێتەوە یاد، كە لەسەر ئەژنۆكانی دای نابوو، لەكاتی قسەكردنیشدا نیشانی میوانە بەڕێزەكانی دەدا. بافڵ دەڵێت: دەمویست لە برێمەر بدەم.. ئەو پووتە قوڕاوییەی هێنابوە نزیك ڕوخسارم.. گوتم نا بافڵ لێی گەڕێ‌.. لێی گەڕێ‌...، بەڵام پووتەكان لەناو چاومدا بوون! من ماوەی دوازدە ساڵ لە ئینگلتەرا بووم، نازانم ئەو پیاوە دەتوانێت چی بكات لەبەردەم سەركردەیەكی عەشایەری ئەو وڵاتەدا؟! * سەرچاوە: كویل لۆرنس: نەتەوەیەكی نادیار: هەوڵی كوردەكان بۆ سەربەخۆیی‌و داڕشتنەوەی عێراق‌و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وەرگێڕانی: هاوكار عەبدوڵا، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای ئایدیا، چاپی یەكەم، 2020، لاپەڕەكانی (319 - 322، 360)  


(درەو): رۆژنامەی (الشرق الاوسط): •    دادگای فیدراڵی چوەتە سەر هێڵی ناكۆكییە (حزبی- خێزانییەكانی)ی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە، كە بەر لە ساڵێك لەنێوان بافڵ تاڵەبانی كوڕی رێبەری كۆچكردوو سەرۆك جەلال تاڵەبانی‌و كوڕە مامەكەی (لاهور شێخ جەنگی)دا تەقییەوە. •    بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كوڕە مامەكەیدا پێكەوە سەرۆكایەتی یەكێتییان دەكرد، ئەمە بەر لەوەی لە كۆتایی مانگی ئایاردا هاوكێشەی هاوسەرۆكایەتی لەبەرژەوەندی یەك سەرۆك هەڵگەڕێتەوە كە ئەویش بافڵ تاڵەبانییە.  •    ئەمە ناكۆكی لەنێوان هەردوو باڵەكەی یەكێتیدا قوڵكردەوە، وای لە لاهور شێخ جەنگی كرد پەنا بۆ دادگای عێراق ببات بەمەبەستی دروستكردنی گرفت بۆ ئەو گۆڕانكارییانەی كە باڵی بافڵ تاڵەبانی لەناو پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكەدا ئەنجامیدا،  بەجۆرێك سەرۆكایەتی بەبێ شەریك تەنیا بۆ ئەوبێت. •    ناكۆكی نێوان كوڕە مامەكان (ئامۆزاكان) لەچوارچێوەی بەرتەسكی حزبییەوە گواسترایەوە بۆ (دادگای فیدراڵی)، ئەمە دوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی لەرێگەی بریكارەكەیەوە داوای دەركردنی "ئەمری وەلائی"كرد بۆ راگرتنی ئەو رێوشوێنانەی كە تایبەتن بە هەمواركردنی پەیڕەوی ناوخۆی حزب‌و دورخستنەوەی ئەو لە هاوسەرۆكایەتی.  •    بەگوێرەی نوسراوێك كە دادگا ئاڕاستەی فەرمانگەی كاروباری حزب‌و رێكخراوە سیاسییەكانگی كردووە لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، داوا لە بافڵ تاڵەبانی كراوە لە دانیشتنی دادگا ئامادەبێت، ئەم نوسراوە لەلایەن باڵی لاهور شێخ جەنگییەوە دزەی پێكرا بۆ میدیاكان،  بەڵام دواتر یەكێتی نیشتمانی رەتیكردەوە‌و ئەویش لای خۆیەوە دزەی بە نوسراوێكی تری دادگا كرد كە ئاماژە بەوە دەكات دادگا سكاڵاكەی لاهور شێخ جەنگیی رەتكردوەتەوە بۆ دەركردنی "ئەمری وەلائی".  •    تائێستا دادگا هیچ بەیاننامەیەكی دەرنەكردووە لەبارەی پشتڕاستكردنەوە یاخود رەتكردنەوەی دەركردنی "ئەمری وەلائی" لەبارەی ئەم دۆسیەوە.  "ئەمری وەلائی" چییە ؟ مەبەست لە "ئەمری وەلائی" ئەو فەرمانەیە كە دادگا لەسەر بنەمای داوای لایەنێك دەریدەكات بەبێ ئاگاداركردنەوەی لایەنەكەی تر، ئەمە بڕیارێكی "كاتی"یە، دادوەر لەو حاڵەتانەدا دەریدەكات كە لە یاسای بەركاردا بۆی دیاریكراوە، بەمەرجێك لەم بڕیارەدا، بنەڕەتی مافەكان زیانیان بەرنەكەوێت. لەدۆسیەی سكاڵای لاهور شێخ جەنگیدا داواكاری بۆ دەركردنی "ئەمری وەلائی" بۆ ئەوەیە جاری بەر لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا لەسەر سكاڵاكە، پێشوەختە رێوشوێنەكانی بافڵ تاڵەبانی دژی لاهور شێخ جەنگیی‌و دەستكاریكردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی رابگیرێت تا ئەوكاتەی بابەتی سكاڵاكە یەكلادەبێتەوە.   


عەلی مەحمود   دوای 22 ڕۆژ لە كیمیابارانكردنی گوندەكانی بالیسان و شێخ وەسانان لە باشووری كوردستان بەهۆی بوونی بارەگای پاسدار لە گوندەكەیان, لە رێكەوتی 16-4-1987لە باشووری كوردستان, شارێكی دیكە كوردستان كەوتە بەر شاڵاوی كیمیابارانكردن لە لایەن فڕۆكە جەنگیەكانی حكومەتی ئێراقەوە, ئەویش شاری سەردەشت بوو لە رۆژهەلاتی كوردستان, بەمەش شاری سەردەشت بووە یەكەم شار كیمیاباران بكرێت لە جیهاندا, وە سێیەم شار دوای هێرۆشیماو ناكازاكی بەر چەكی كۆكوژ بدرێت و خەڵكەكەی كۆمەڵكوژ بكرێت. بۆ حكومەتی عێراقی شاری سەردەشتی هەڵبژارد لەو كات و ساتەدا؟. بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت لە روداوەكانی چەند رۆژ پێشووتری ئەو ناوچەیە بڕوانین, دەستنیشانی روداوەكان و جوڵە سەربازییەكانی بەرەی بەرامبەرعێراق بكەین ئەوانەی گوزەراون, بۆ هۆكاری كیمیابارانكردنی ئەمەش سەرەتا  با لە زمانی شایەد حاڵەكانی خەڵكی شارەكەوە بزانین شاری سەردەشت لەو چركە ساتەدا بۆچوونی ئەوان لەو بارەیەوە چی بووە؟, بۆچی عێراق شاری سەردەشت و خەڵكە سڤیلەكەی كردە نیشانەی خۆی لەو كات و ساتەدا؟؟, بزانین لەم بارەیەوە لە لایەن خڵكی شارەكەوە چی وتراوە: (( لە پاش روودانی ئەو كارەساتە و رۆژێك دواتر لە نێو خەڵكی شاردا بڵاوبۆوە، كە بەرەی كوردستانی (باشووری كوردستان) لە شوێنێكی شاری سەردەشت كۆبوونەوەیان كردووە و رێژیمی عێراق لەو كۆبوونەوەیە ئاگادار بوون. بە واتایەكی دیكە، ئەوكات باسی ئەوە دەكرا، كە كەسانی ئاگادار و تەنانەت بەشدار لە كۆبوونەوەی بەرەی كوردستانی، وەك سیخوڕ بەرپرسانی عێڕاقیان لە شوێن و كاتی كۆبوونەوە ئاگادار كردۆتەوە. شایانی باسە، كە هیچ كام لە بەرپرسی حیزب و رێكخراوە سیاسییەكانی باشووری كوردستان باسیان لە دروستی و ناڕاستی ئەو هەواڵە نەكردۆتەوە و تەنانەت لە راگەیاندنی فەرمی خۆیاندا زۆر بە كەمی باسی ئەو كارەساتە دەكەن.- 22 ساڵەی یادی كارەساتی بۆمبارانكرانی شاری سەردەشت بە بۆمبی شیمیایی -ئا: عەزیز شێخانی )). دیارە لە راستیدا لەو كاتەدا بەرەی كوردستانی دانەمەزرابوو, بگرە بیرۆكەی دامەزراندنیشی هێشتا نەهاتبووە ئاراوە, بۆ زانیاریتان لە 7ی ئایاری 1988 بەرەی كوردستانی راگەیەنراوە,  وە لە كۆی 7 پارتی بەرەی كوردستانی چواریان "شیوعی, پاسۆك, گەل, زەحمەتكێشان" بەشداری هیچ جەنگێكی هاوبەشی  پێشمەرگە -ئێرانی نەكردووە.  لێ لێكۆڵەری بە ناو بانگی هۆڵەندی یۆست هلتەرمان لە بارەی كیمیابارانكردنی شاری سەردەشت و هۆكارەكەی دەڵێت: ((سەردەشت كە شارۆچكەیەكی كورد نشینی سەر سنوور و نزیكی بەرەبوو (مەبەست بەرەی شەڕی عێراق ئێرانە), بوو بووە داڵدە و پەناگای گوندنشینە ئاوارەكان و سەربازگەی هێزەكانی ئێران, كە وەك ناوچەیەكی پشتی بەرە بەكاریان دەهێنا, پێشتر سەردەشت گەلێ جار بە فڕۆكە بۆردمان كرابوو چەند ڕۆژێك پێش هیرشە كیمیاویەكەش, هێزەكانی ئێران و عێراق كەوتبوونە شەڕەوە لە نزیك چیای مامەندە و پاشان لە هێڵەكانی بەرەدا, یەكەمجار ئێرانییەكان بە یارمەتی پێشمەرگەكانی ینك, بەر لە هێرشێكی عێراق بگرن و بیانشكێنن, بەڵام وەك حەمەی حەمە سەعید, كە بەشداربوویەكی ینك بوو لەو شەڕانەدا (چاوپێكەوتنێكی ساڵی2002دا) دەیگێڕێتەوە كە هێزەكانی عێراق خۆیان كۆكردەوە و جارێكیتر هێرشیان كردەوە و كۆنترۆڵی تەواوی ناوچەكەیان كرد, ئا لەم كاتەدا بوو كە عێراق بە كیمیاوی پەلاماری شارۆچكەكەیدا. گەلێ شایەتحاڵ لە سەردەشتدا دەگێڕنەوە كە فڕۆكەكانی عێراق چەندین بۆمبی كیمیاییان خستووەتە خوارەوە و پاشان بۆ ماوەی بیست دەقیقە بە ئاسمانی ناوچەكەدا سوڕاونەتەوە, پێش ئەوەی لە ئاسۆدا لە چاو ونبن - كارێكی ژەهراوی-یۆست هلتەرمان، وەرگێڕانی محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنە- ل112)). ئۆپەراسیۆنەكانی نەسری 4 و 5  ئەو جەنگە هاوبەشە كە كاك حەمەی حەمە سەعید باسی كردووە,  ئێران ناوی ناوە ئۆپەراسیۆنی نەسری 5, ئەم ئۆپەراسیۆنە لە رێكەوتی 21-6-1987 قاسم سلێمانی فەرماندەیی  كردووە, بووە هۆی دەیان هەزار كوژراو بریندار, یەكێكە لەو جەنگانەی قاسم سلێمانی سەركردایەتی كردووەو شكستی  تێدا هێناوە.  ئۆپەراسیۆنی نەسری پێنج لە كاتژمێر 0:15 شەوی 22-6-1987بە دروشمی یا زەهرا لە بەرزاییەكانی فەرفەرە لە باشووری خۆرئاوای شاری سەردەشت دەستی پێكرد, ئامانجی سەرەكیش لێی رێگا گرتن بوو لە هاتوچۆی پێشمەرگەی  رۆژهەلات بۆ دەشتی بۆجار لەناوچەی سەردەشت. ئەم ئۆپەراسیۆنە بە دوای ئۆپەراسیۆنی كەربەلا 10 لە رێكەوتی 14-4-1987 بۆ 25-4-1987 لە ناوچەی سەردەشت--بانە لە رۆژهەڵات و  ناوچەی ماوەت بەرەو سوركێو لە باشووری كوردستان بە بەشداری پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەنجام درا, تیایدا 250 كم چوارگۆشە خاكی عێراق لە لایەن رژێمی ئێرانەوە داگیر كرا, لەم ئۆپەراسیۆنە فەرماندەی تۆپخانەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران حەسەن شەفیزادە و چەند فەرماندەیەكی دیكە كوژران. هاوكات لە گەڵ ئۆپەراسیۆنی نەسری پێنج , رۆژی پێشتر ئۆپەراسیۆنی نەسری چوار لە رێكەوتی 21-6-1987 بۆ رۆژی هەینی 26-6-1987 لە میحوەری سەردەشت - بانە بە هاوكاری پێشمەرگەكانی ینك ئەنجامدرا, تیایدا شارۆچكەی ماوەت داگیر كرا وە 6000  كەس لە هێزەكانی عێراق كوژرا وە 557 كەسیش دیل كران بە وتەی كۆماری ئیسلامی  ئێران. ئەدی ئامارەكانی حكومەتی عێراقی چی دەڵێن؟ رژێمی عێراقی لە رێگای نامەیەكەوە كە بە واژۆی عەمیدی روكن بەڕێوەبەری ناوچەی رۆژهەڵاتی هەواڵگری سەربازی نووسراوەو ئاراستەی بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی یەكەی پێنج  كراوە وەك زانیاری, لە رێكەوتی 4ی ئۆگستۆسی 1987 , بە  ژمارە ش1-ق1-81-ق ص-1654. سەبارەت بە زیانەكانی مانگی نیسان كە ئۆپەراسیۆنی كەربەلای 10, شەڕێكی هاوبەشە  لە نێوان كۆماری ئیسلامی و هێزەكانی ینك وەك ئاماژەمان پێدا, لە ناوچەی سەردەشت -بانە, سەرجەم  18000  كوژراو 24000 بریندار هەبووە, لێ  بە پێی حكومەتی عێراقی زیانەكانی ئێران لە ئۆپەراسیۆنەكانی مانگی یۆنی  كە هەردوو ئۆپەراسیۆنی نەسری 4 و 5 ە, لە هەردوو دیوی باكورو باشووری ماوەت" 12000 كوژراو, 14700 بریندار,8500 دیل ,4600 كوژراو بەهۆی لێدانی چەكی تایبەت"كیمیاوی" ەوە", وە 155  شەهید  و 4600  بریندار لە شاری  سەردەشت بە چەكی كیمیاوی. زیانەكانی خەڵكی شاری سەردەشت ئەوەی شایانی باسە لەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیەدا كە دەوڵەتی عێراق ئەنجامی دا, بەپێی ئامارە فەرمییەكان، 8025 كەس لە كۆی 12000 دانیشتووانی شاری سەردەشت  شەهید و بریندار بوون, واتا نزیك 67%ی كۆی دانیشتووانی شارەكە, لانی كەم  4500 كەس لەو بریندارانە واتا 56%ی كۆی بریندارەكان پێویستیان بە چارەسەری بەردەوام هەبووە, لەوانە 1500 كەسیان لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە لە دەرەوەی شاری سەردەشت, لە چركە ساتی یەكەم 20 كەس بوونەتە قوربانی و دواتر وردە وردە ژمارەی قوربانیان بۆ 130 كەس بەرزبۆتەوە. داوای  لێبوردن بكەن هەفتەی پێش كیمیابارانكردنی شاری سەردەشت, دوو ئۆپەراسیۆنی گەورەی  ئێران و پێشمەرگەی ینك لە ناوچەی سەردەشت بەناوەكانی نەسری 4 و 5   بەڕێوە چووە, درێژەی ئۆپەراسیۆنی كەربەلای 10 بوونە لە هەمان ناوچە, كە 57 رۆژ پێشتر لە هەمان جوگرافیا ئەنجامدراوە, لە هەموو ئۆپەراسیۆنەكاندا سوپای كۆماری ئیسلامی دەستپێشخەر بووە لە هێرشەكەیاندا. وەك هەموو جارەكان دیكە, نهێنی كیمیابارانەكە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكانی نەسری 4 و 5 ە, قوربانیش بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشانە خەڵكی سڤیلی شاری سەردەشت  و رێگاگرتن لە چالاكی پێشمەرگەی رۆژهەڵات بووە لە رێگای رێگاگرتن لە چوونە ناوەوە لە دەروازەی بێجاڕەوە. واتا شاری سەردەشت بە دەردی دەستەخوشكەكەی هەڵەبجە چوو, گەل كوژەی كورد شەڕی هاوبەش سەرچاوەی دەردە سەرەكییەكەی هەردوو شارەكەو هەشتاكانی گەلی كوردە. خەڵكی شاری سەردەشت لە كۆڕ و كۆبونەوەكان, نەیان شاردۆتەوە ڕاشكاوانە لێرەو لەوێ ئۆباڵی كیمیابارانكردنی شارەكەیان خستۆتە سەر هاوكاری ئێران-پێشمەرگە لەو ئۆپەراسیۆنانەی ئاماژەمان پێی دا ((جێگای ئاماژەكردنە، كە نە ‌ ئێران و بەرپرسانی رێژیمی تاران لە بیری هەزاران برینداری كارەساتی ٧ ی پووشپەڕدان و نە بەرپرسە كوردەكانی باشووری كوردستان، كە هۆكارێك بوون بۆ ئەو پەلامارە بە هیچ جۆر ئاوڕیان لە قوربانییەكان و ئازاردیتوەكانی ئەو رووداوە ژانهێنەرە نەداوەتەوە -22 ساڵەی یادی كارەساتی بۆمبارانكرانی شاری سەردەشت بە بۆمبی شیمیایی-ئا: عەزیز شێخانی )) .  كەواتا ئەركێكی ئەخلاقییە ئەوانەی بڕیاری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكەیان دا, وە بەشدارییان تێدا كرد, داوای لێبوردن لە خەڵكی شاری سەردەشت و گوندەكانی  بكەن, وە پەیمان بدەن ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە لە داهاتوودا دوبارە نەكەنەوە لە گەڵ هەر وڵاتێكی دیكە, بە  هەر شێوازو جۆرێكی دیكە لە هەموو كات و زەمانێكدا, وە مۆنمێنتی تایبەت بۆ قوربانیانی شاری سەەردەشت دروست بكەن, جێگایەك یان چەندێك بە ناویانەوە بكەنەوە, قەرەبووی مادی قوربانیەكانی تاوانەكە بكەنەوەو بە شەهید و برینداری چەكی كیمیاوی دیارییان بكەن, وەك هێمایەكیش پڕۆژەیەكی ئاوەدانی لە شاری سەردەشت ئاوا بكەنەوە لە خزمەت برینداران و قوربانیانی تاوانەكە.


مەریوان وریا قانع ( هەفتانە تایبەت بە درەو دەینوسێت) ٢-٢ ھەفتەی پێشو، لە بەشی یەکەمی ئەم نووسینە و لە پەیوەندیدا بە مەسەلەی دەنگۆی دەسکاریکردنی ”پەروەردەی ئیسلامیی“ لە قوتابخانەکانی ھەرێمدا، من بەرگریم لەوەکرد باشترە بۆ منداڵانی ئەم وڵاتە فێری پەروەردەیەکی دینیی کراوە بکرێن کە کورتنەبێتەوە بۆ گێڕانەوەی مێژوی ئەم یان ئەو دین بەتەنھا و ڕوانینێک بۆ دین گەشەپێبدات کە خودا لە موڵکایەتی ئەم یان ئەو دین بەتەنھا ڕزگاربکات و ئەو ناکۆکیی و ڕق و بوغز و جەنگ و کوشتن و بڕیارانە سنوورداربکات کە بەناوی دین و بەناوی خوداوە لەسەر زەوی ئەنجامئەدرێن. پەروەردەیەکی دینی مرۆڤەکان بکات بە ھاوسێ و ھاوڵاتیی و ھاوچارەنووسی یەکتریی، وێنەیەکی خودایان بۆ دروستبکات وەک خودایەکی بەخشندە و میھرەبان و لێبوردە، کە لە خەمی مرۆڤ و مرۆڤایەتیدایە وەک گشتێک، نەک خودای ئەم یان ئەو گروپی دینیی و سیاسیی بە تەنھا، یان خودایەک بەرگریی لەم دین یان لەو دین بە تەنھا، بکات. فرەقەیەک لە فرقەکان بکاتە فرقی ڕزگارکەر و ھەموو ئەوانیتر بۆ ھەتاھەتایە لە ئاگری جەھەنەمدا بسوتێنێت. ئەوەی پێویستە وێنەی خودایەکە دڵی مرۆڤی ئیماندار بداتەوە، چاوگ و سێنتەری خۆشەویستیی بێت بۆی، خودای لێوردن و دۆستایەتی و ئازادییەکانی مرۆڤ بێت، خودایەک بێت لە ساتەوەختە زەحمەت و کارەساتاویەکاندا لە تەنیشت مرۆڤەوە بێت و لەناوەوە ھاریکاریی ئیمانداران بکات و ھێز و وزەی ناوەکییان پێببەخشێت. ھاوکات خودایەک بێت مرۆڤ تووشی سادەیی و تەوازوع بکات.  بەڵام ئەو کاردانەوانەی کە ڕوویاندا نیشانیداین کە بکەرە دینییە سەرەکییەکانی دونیای ئێمە ھێجگار لەو وێناکردنە ئینسانییەوە بۆ خودا و لەو تێگەیشتنە پلورال و ئینساندۆستەوە بۆ دین، دوورن. بۆ نموونە، کاک سەلاحەدین بەھادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامی، دەسکاریکردنی وانەی ”پەروەردەی ئیسلامی“ بە ھەوڵدان بۆ ”دابڕانی کورد“ لە ئیسلام ناوبرد و بە زمانێکی ھەڕەشەئامێز باسی لەوەکرد کە ئەوان ئامادەن لە پێناوی ئیسلامدا ”گیانی خۆیان بەختبکەن“. ژمارەیەکی زۆریش لە کادر و چالاکەوانەکانی ئیسلامی سیاسیی لە وەڵامدانەوەی مندا، پێیان لەسەر ئەوەداگرت کە من بۆم نییە باسی دین بکەم، چونکە من مەلا یان خوێندەوارێکی دینیی نیم. ئەوانەی بۆیان ھەیە لەبارەی دینەوە بدوێن، تەنھا ئەوانن کە ئەندامی پارتێکی سیاسیی ئیسلامین، یان کەسانێکن خوێندەواری ڕشتە دینییەکان. ئەوان پێیانوایە تەنھا کەسانی دینیی دەتوانن پێمنابڵێن دین چییە و چۆن سەیربکرێت و لێکبدرێتەوە. لە دەرەوەی ئەواندا، کەسیتر بۆی نییە، قسە لەسەر دین بکات. بەبۆچونی من ئەم ڕوانینە بۆ دین و بۆ قسەکردن لەسەر دین، بەر لە ھەمووشتێک، نیشاندەری چۆنیەتی ئیشکردنی عەقڵیەتێکی دینیی قۆرخکارە، کە بنەمای دامەزراندنی دەسەڵاتێکی قۆرخکارترە. بە حوکمی ئەوەی دین لە دونیای ئێمەدا گۆڕاوە بۆ ھێزێک بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەھەندە جیاوازەکانی ژیانی تاکەکەسیی و دەستەجەمعیی، بۆیە ھەموو کەسێک مافی ئەوەی ھەیە لەبەرامبەر ئەو ئامادەگییە گشتیی و بەرفراوانەی دین لەناو ژیانیدا، قسەی لەسەر دین ھەبێت و بتوانێت دەربارەی دین بدوێت. لەمەش بترازێت قسەکردن لەسەر دین کورتناکرێتەوە تەنھا بۆ قسەکردنی پیاوانی دین لەسەر دین، یان بۆ قسەکردنی دینییانە لەسەر دین. کۆمەڵێک زانستی جیاواز ھەن کە قسەی زۆریان لەسەر دین و لەسەر شێوازەکانی دینداریی ھەیە کە وادەکەن تەنھا خوێندەوارە دینییەکان و چالاکەوانە سیاسییە دینییەکان خاوەنی قسەکردن لەسەر دین نەبن، بەڵکو ھەموو ئەوانەش قسەکەربن کە لەو بوارە زانستییانەدا کاردەکەن، لەوانەش: بوارەکانی کۆمەڵناسیی دین، دەرونناسیی دین، ئەنترۆپۆلۆژیای دین، فەلسەفەی دین، بواری لێکۆڵینەوە کولتورییەکان، ھتد... ئەوەی من بەدرێژایی تەمەنی نووسینم لەسەر دین نووسیومە، نە دژی دینە و نە بەرگریکردنیشە لە دین. بەلای منەوە گرنگ نییە کەسێک دیندار یان بێدین بێت، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە مرۆڤ ڕێزی مرۆڤبوونی کەسەکانی دەوروبەری بگرێت و وەک مرۆڤی یەکسان و خاوەن ماف سەیریان بکات. ئەوەی من دەنیوسم نە دژ بە دینە و نە دژ بە نادین، بەڵکو دژ بە دۆگما و چەقبەستنی عەقڵیی و بەستەڵەکی فیکرییە، دژ بە داخرانی بیرکردنەوە و فیکری مرۆڤە بەڕووی کۆمەڵێک کڵێشە و بۆچوون و ڕوانینی سەرپێییدا، کە زۆربەیجار تەواو مەترسیدار و ترسناکن. ئەوەی من دژایەتی دەکەم ئەو ڕوانینەیە بۆ دین کە لە بەرگریکردن لە پێگەیەکی سیاسییەوە سەرچاوەدەگرێت، نەک ڕوانینێک بۆ دین لە خەمی ژیانی گشتیی و لە خەمی دەوڵەمەندکردنی ژیان و بەھێزکردنی پێگەی پاراستنی کەرامەت و مامەڵەکردنی ئینساندا بێت، وەک بوونەوەرێکی خاوەن ماف و جیاواز و یەکسان بەوانیتر. ئەم دژایەتیکردنەی دۆگما و داخرانی فیکریی، تەنھا لە بەرامبەر دین و فیکری دینیدا نییە، بەڵکو لەبەرامبەر ھەموو فۆرمەکانی فیکری نادینیی و دژەدینیشدایە. ئەوەی من بەرگریلێدەکەم ئازادیی عەقڵ و ئازادیی ئینسان و ئازادیی تواناکانی ئینسانە لە خوێندنەوە و ڕاڤەکردن و داھێناندا، نەک سنووردارکردنی بە ناوی دین یان نادینەوە.  ئەو تێگەیشتنانەی ئەمڕۆکە  لە دونیای ئێمەدا بۆ دین ھەن، بەتایبەتی تێگەیشتنی ھێزەکانی ئیسلامی سیاسیی و ھێزە سەلەفییە ڕێکخراو و ڕێکنەخراوەکان، تێگەیشتنی ڕەھا و داخراون، وێناکردنەکانیان بۆ دین بەردەوام دوولایانەن، لە لایەک ئیسلام ھەیە و لە لایەکیتر کوفر، لە لایەک بەرگریکردن لە ئیسلام ھەیە، وەک سەلاحەدین بەھادین دەڵێت، تەنانەت تا ئاستی گیانبەخشین و مردنیش، لەلایەکی ترەوە ھێرش بۆ لەنابردنی ئیسلام و سڕینەوەی ھەیە. لە سەرێکەوە دینداریی ڕەھا ھەیە و لەسەرێکی دیکەوە دژەدینیی ڕەھا. ئەم وێناکردنە ڕەھا و ھەڵانە، کە بەرھەمی بیرکردنەوەیەکی ھەڵە و بەگەڕخستنێکی ھەڵەی لۆژیکی ڕاڤەکردنە، بەدرێژایی مێژوو جگە لە جەنگ و پێکدادانی خوێناوی، جگە لە سوکایەتکردن بە کەسانی جیاواز، جگە لە ئیھانەکردنی ھەمەلایەنە بە ئینسان، شتێکی تری لێ سەوزنەبووە.  بە بۆچونی من بۆ پەیوەندیکردن بە خوداوە، کەس پێویستی بە سەلاحەدین بەھادین و عەبدولەتیفی سەلەفی، یان بە یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵەی ئیسلامیی نییە. ئەسڵەن ڕزگارکردنی پەیوەندیکردن بە خوداوە لە ئەمر و نەھیەکانی ئەم بەڕێزانە و لەو لەشکرە لە کادری دینیی سیاسیی کە دروستیانکردوە، کە ژمارەیەکی زۆریان کەسانی جنێوفرۆشی عەیار بیست و چوارن، مەرجی سەرەکیی گەیشتنی ڕاستەقینەی مرۆڤی باوەڕداریی دونیای ئێمەیە، بە خوداکەی. ڕزگارکردنی پەیوەندیی ئینسانی ئێمە بە خوداکەیەوە لە سەرجەمی ئەو دەسەڵاتە دینییانەی ئەمڕۆکە لە کۆمەڵگای ئێمەدا دروستبوون، مەرجێکی گرنگیی دروستبوونی ئیمانداریی و دیندارییەکە کە نرخ بۆ ئیمان و نرخ بۆ دینداریی و نرخ بۆ ئینسان خۆیشی، بگەڕێنێتەوە. ڕزگارکردنی ئیمان لە بکەرە سیاسییە دینییە ئایدیۆلۆژییەکانی دونیای ئێمە و دونیای دراوسێکانمان، یەکێکە لە مەرجە سەرەکییەکانی لەدایکبوونی دیندارییەک بتوانێت بەشێکبێت لە دروستکردنی مرۆڤێکی دینداریی کراوە و ڕێزگر لە خۆی و مرۆڤ. پاراستنی ئیمانی مرۆڤە سادەکەن لەم بکەرە سیاسییە دینییە ڕێکخراو و تەقلیدیانە، ئەرکی یەکەمی ئیماندارێکە بیەوێت لەگەڵ خوداکەیدا بژی بەبێ مەرج، خودایەک ھەم ئەم خۆشیبوێت و ھەم ئەویش ئەمی خۆشبوێت. ئیسلامی سیاسیی ئیسلامی دینداریی و ئیسلامی باوەڕی دینیی تاکەکەسە باوەڕدارەکان نییە، بەڵکو ئیسلامی ھێزێکی سیاسییە کە دەیەوێت دەسەڵاتدارا و حوکمڕان بێت. ئەوەی بەسەریدا پیادەدەبێت خواستە عەقڵیی و ویژدانیی و ڕۆحیەکانی دینداریی نییە، بەلکو خواستە سیاسییەکانی گەشەکردن و بەھێزبوونی سیاسییە. بە بۆچونی من وەک چۆن میلەتان مافی دیاریکردنی چارەنووسیی خۆیان ھەیە، ئاواش موسڵمانان و دیندارانی وڵاتی ئێمە مافی چارەی خۆنوسینی دینیی خۆیان ھەیە. مافی ئەوەیان ھەیە خۆیان مافی چارەنووسی دینیی خۆیان دەستنیشانبکات، نەک ئەوەوەی کۆمەڵێک چالاکەوانی سیاسیی و دینیی بۆیان دەستنیشانبکەن، کە لەپشتی چالاکییەکانیانەوە دنیایەک تەماحی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و شەخسیی ئامادەیە. ئەوەی دینداریی لە دونیای ئێمەدا پێویستیی پێیەتی ئەوەیە تاکەکەسیی موسڵمان ھەم تاکەکەس بێت و ھەم موسڵمان، نەک ئەوەی ئەم یان ئەو گوتاربێژ، یاخود ئەم یان ئەو موچەخۆری بواری موقەدەس، یان ئەم یان ئەو چالاکەوانی سیاسیی، پێیبڵێت دینداریی چییە و کامەیە.


شیكاری: درەو کۆی ئەو داهاتەی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی فرۆشی نەوتەوە  (1.34 ملیار) دۆلار بووە، بەپێی داتاکان هەربەرمیلێک نەوتی هەرێم لە ماوەی ناوبراودا بە کەمتر لە (11) دۆلار فرۆشراوە، بەراورد بە نرخی سۆمۆو. بەراورد بە نرخە جیهانییەکەش نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (15) دۆلار کەمتر ساغکراوەتەوە، هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێم تەنها (38) دۆلاری گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و موچەی موچەخۆران، لە کاتێکدا بەتێکڕا نرخی نەوت لە بازاڕاکانی جیهان زیاتر لە (100) دۆلار بووەو نەوتی هەرێم بە (85) دۆلار فرۆشراوە. یەکەم؛ داهاتی نەوتی عێراق و پشکی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی گشتی عێراق  بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی نەوت، حکومەتی عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022) بڕی (292 ملیۆن و 640 هەزار و 250) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 253 هەزار و 570) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ"وە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، هەر بەپێی زانیارییەکان بەرمیلێک نەوتی بە تێکڕای (96.26) دۆلار فرۆشتووە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق لە سێ مانگی یەکەمی ساڵدا بریتی بووە لە (28 ملیار و 196 ملیۆن و 897 هەزار و 810) دۆلار. بە پێی یاسای ژمارە (23)ی ساڵی (2021) یاسای بودجەی گشتی عێراق، ماددەی (11) پشکی هەرێمی کوردستان بە (12.67%)ی بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە، هەر بۆیە بەپێی یاساکە "تەنها لە داهاتی نەوتی عێراق" لە ماوەی چارەکی یەکەمی (2022)دا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبێت لە (3 ملیار و 572 ملیۆن و 546 هەزار و 953) دۆلار. ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەو ماوەیەدا بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (1 ملیار و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232) دۆلار، واتە بڕی (2 ملیار و 228 ملیۆن و 705 هەزار و 721) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1)). خشتەی ژمارە (1) دووەم؛ جیاوازی داهاتی نەوتی هەرێم لەنێوان فرۆشتنی سەربەخۆ و کۆمپانیای "سۆمۆ"دا  بەپێی ئەو داتایانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (7/7/2022) بڵاوی کردوونەتەوە دەربارەی فرۆشی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022)دا بەهەردووە شێوەی (ناوخۆ و هەناردەکردن بە ڕێگەی بۆری) بڕی (35 ملیۆن و 332 هەزار و 205) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (388 هەزار و 35) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جیهانی تورکی کردووە، بڕی (4 هەزار و 545) بەرمیلیشی ڕۆژانە لەناوخۆدا فرۆشتووە. (بۆ وردەکاری زیاتر لە بارەی داتاکانی حکومەتی هەرێم بڕوانە چارتی ژمارە (1))  بەپێی داتاکان هەربەرمیلێک نەوتی هەرێم لە ماوەی ناوبراودابە کەمتر لە (11) دۆلار فرۆشتووە، بەراورد بە نرخی سۆمۆو، بەراورد بە نرخە جیهانییەکەش نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (15) دۆلار کەمتر ساغکراوەتەوە. واتە بە تێکڕای سێ مانگەکە بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (85.48) دۆلار فرۆشراوە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی ساڵدا بریتی بووە لە (3 ملیار و 63 ملیۆن و 356 هەزار و 891) دۆلار، هەر بەپێی داتاکەی حکومەتی هەرێم (56%)ی داهاتی نەوتی هەرێم ڕۆشتووە بۆ خەرجی پرۆسەکە کە بریتی بووە لە بڕی (1 ملیار و 719 ملیۆن و 515 هەزار و 659) دۆلار و بڕی (44%) ماوەتەوە بۆخەرجی موچە لە ماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە (1 ملیار و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232) دۆلار. بەکورتییەکەی هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێم تەنها (38) دۆلاری گەڕاوەتەو بۆ وەزارەتی دارایی و موچەی موچەخۆران، لە کاتێکدا بەتێکڕا نرخی نەوت لە بازاڕاکانی جیهان زیاتر لە (100) دۆلار بووەوە نەوتی هەرێم بە کەمتر لە (85) دۆلار فرۆشراوە. لە کاتێکدا ئەو بڕە نەوتەی هەرێم هەرناردەی کردووە، ئەگەر لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ بە نرخی نەوتی عێراقی بفرۆشرایە کە هەر بەرمیلێکی دراوە بە (96.26) دۆلار، ئەوا کۆی بەهاکەی بریتی دەبوو لە (3 ملیار و 401 ملیۆن و 78 هەزار و 53) دۆلار. واتە ئەگەر نەوتی هەرێم لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ڕێگەی سۆموە هەناردە بکرایە ئەوا بڕی (2 ملیار و 57 ملیۆن و 236 هەزار و 821) دۆلاری زیاتر دەبوو لەو بڕەی ئێستا حکومەتی هەرێم بۆی ماوەتەوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2)) چارتی ژمارە (1) خشتەی ژمارە (2) سێیەم؛ نەوتی هەرێم و عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە و پشکی هەرێم تێیدا   لە تەوەری یەکەمی باسەکەدا تیشکمان خستە سەر پشکی هەرێم لە فرۆشی نەوتی عێراقدا بەپێی یاسای بودجەی گشتی، بەبێ لە بەرچاوگرتنی ئەو بڕە نەوتەی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەکات، بۆیە ئەگەر نەوتی هەرێم و نەوتی عێراق پێکەوە لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە هەناردە بکرێت، ئەوا بێگومان ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بەرز دەبێتەوە، بۆیە داهاتەکەشی زیاد دەکات، بە هەمان پێوەری پشکی هەرێمیش بەپێی یاسای بودجە لە داهاتی نەوت زیاد دەکات ئەویش بە جۆرێک؛ لە چارەکی یەکەمی (2022)دا هەرێم و عێراق پێکەوە  بڕی (327 ملیۆن و 972 هەزار و 455) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 279 هەزار و 725) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە هەناردە بکردایە، هەر بەپێی زانیارییەکان بەرمیلێک نەوت لەو ماوەیەدا بە تێکڕای (96.26) دۆلار فرۆشراوە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق و هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی ساڵدا بریتی دەبوو لە (31 ملیار و 570 ملیۆن و 628 هەزار و 512) دۆلار. بە پێی یاسای ژمارە (23)ی ساڵی (2021) یاسای بودجەی گشتی عێراق، ماددەی (11) پشکی هەرێمی کوردستان بە (12.67%)ی بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە، هەر بۆیە بەپێی یاساکە "تەنها لە داهاتی نەوت"دا لەم ماوەی ئەم سێ مانگەدا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبوو لە (3 ملیار و 999 ملیۆن و 998 هەزار و 633) دۆلار. ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەو ماوەیەدا بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (1 ملیار و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232) دۆلار، واتە بڕی (2 ملیار و 656 ملیۆن و 157 هەزار و 401) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3)) خشتەی ژمارە (3) چوارەم؛ زیانە داراییەکانی فرۆشی نەوتی سەربەخۆ لە چارەکی یەکەمی 2022 بەو پێوەدانگانەی سەرەوە، هەناردەکردنی نەوتی سەربەخۆ لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانی گەورەی دارایی بە هەرێم گەیاندووە هەر یەک لە (خشتەی ژمارە (4) چارتی ژمارە (2)) بە ئاشکرا ئەو زیانە داراییانەی ڕوونکردووەتەوە. بە جۆرێک؛ کۆی ئەو داهاتەی حکومەتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لە ڕێگەی فرۆشی نەوتەوە دەستی کەوتووە بریتی بووە لە (1 ملیار و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232) دۆلار. لە کاتێکدا ئەگەر هەمان ئەو بڕە نەوتەی بە شێوەی سەربەخۆ هەناردەی کردووە لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بەبازاڕ بخرایە داهاتەکەی بریتی دەبوو لە (3 ملیار و 401 ملیۆن و 78 هەزار و 53) دۆلار. ئەمە جگە لەوەی ئەگەر بەهۆی سیاسەتی نەوتەوە پشکی هەرێم ڕانەگیرایە، بەپێی یاسای بودجە بڕی (3 ملیار و 572 ملیۆن و 546 هەزار و 953) بەشی هەرێم دەبوو تەنها لە داهاتی نەوتی عێراقدا. زیاتر لەوەش ئەگەر نەوتی هەرێم و عێراق پێکەوە لە ڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بکرایە، ئەوا پشکی هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی (2022)دا بە پێی یاسا تەنها لە فرۆشی نەوت بڕی (3 ملیار و 999 ملیۆن و 998 هەزار و 633) دۆلار دەبوو. خشتەی ژمارە (4) چارتی ژمارە (2) سەرچاوەکان -    قانون رقم (23) لسنة 2021 الموازنة العامة الاتحادية لجمهورية العراق للسنة المالية 2021؛ https://moj.gov.iq/view.5555/ -    اعلنت وزارة النفط عن مجموع  الكميات والايرادات المتحققة لصادرات النفط، مجموع الصادرات النفطية والايرادات المتحققة لشهر كانون الثاني  الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=909 -    اعلنت وزارة النفط عن مجموع  الكميات والايرادات المتحققة لصادرات النفط، مجموع الصادرات النفطية والايرادات المتحققة لشهر شباط الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=951 -    اعلنت وزارة النفط عن مجموع  الكميات والايرادات المتحققة لصادرات النفط، مجموع الصادرات النفطية والايرادات المتحققة لشهر آذار الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=965 -    هەناردەی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی 2022، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10080 -    زیانە داراییەکانی فرۆشی نەوتی سەربەخۆ لە چارەکی یەکەمی 2022، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10123 -    زانیاریی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢، بەیجی فەرمی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ https://www.facebook.com/KRG.DMI.Official/photos/a.120385726081618/748741579912693/  


درەو:  شۆڕشنامە  مامۆستا جەعفەر (فازیل كەریم ئەحمەد) لە كتێبەكەیدا ( بە خەونی گەورەوە كەوتینە ڕێ) بەم شێوەیە باس لە گفتوگۆی خوێ و جوتیارێك دەكات سەبارەت بە شۆڕش ئەنجامەكانی شۆڕش:‌ ساڵی (1975 - 1977)، جووتیارێكی هاوڕێم هەبوو لە یەكێك لە گوندەكانی ئالان‌و سیوەیل، بەناوی حەسەن. زۆرجار یەكترمان دەبینی‌و من باسی (شۆڕشی نوێ)م بۆ دەكرد، كە ئەمجارەیان وەكو جارەكانی تر نابێت، هەژاران‌و نەداران رابەرایەتی شۆڕشیان دەكەوێتە دەست‌و رێگە نادرێت ئاغاو دەرەبەگ لەسەرەوە بن، ئە‌وان خاوەن دەسەڵات دەبن. لەمەودوا كەس ناتوانێت بەناوی شۆڕشەوە هەژارو رەنجدەر بچەوسێنێتەوە. ئەوەندەم رست كابرا بەژوو بوو، بەدەستی راستی كڵاوو جامانەكەی بەرەو سەرەوە بردو گوتی: "ئای مامۆستا گیان! خۆزگە ئەوەندە كەر نەبوویتایە!".  من راچەنیم! چونكە ئەو جۆرە سوعبەتەمان لەگەڵ یەكتردا نەبوو.. ئەو لەسەر قسەكانی بەردەوام بوو وتی: تۆ بە هەموو ئەقڵێكتەوە دەتەوێت هەژارو چەوساوەو رەش‌و رووت شۆڕش بكەن، ئاغاو دەرەبەگ‌و دەوڵەمەندیش ببنە ژێر دەستەو كز كز دابنیشن لە سای دیواران‌و دەست بە كڵاوەكەیانەوە بگرن‌و زرتەی چاویان بێت، حەزدەكەم دڵنیا بیت هەژارو رەش‌و ڕووت‌و چەوساوە، هەزار شۆڕش بكەن، لەدوا چركەكانی پێش لەسەر نانی تاجی سەركەوتن، دەرەبەگ‌و دەوڵەمەندەكان دێن‌و تاجی سەركەوتن لەدەستیان دەپچڕێنن‌و تاجەكە لەسەر خۆیان دەنێن، یەكێكی وەكو تۆ هەزاران قوربانیت دابێت‌و هەزاران شۆڕشت كردبێت، بە هەزار عەریزە ناگەیتە لای سەركردایەتی‌و بەلایاندا تێپەڕیت سەگت پێوە دەنێن. ئاغاو دەرەبەگ‌و دەستڕۆیشتو، چەك‌و پارەیان هەیە، سەدان پیاویان هەیە، شارەزایی تەواویان هەیە چۆن دەست بەسەر شۆڕشدا بگرن. من‌و تۆ هەر لەوە شارەزاییمان هەیە قوربانی بدەین‌و خۆمان بە كوشت بدەین‌و خەڵكیتر بكەینە كەڵەگای خۆمان‌و قوڕ بەسەر خۆماندا بكەین!.  * سەرچاوە: مامۆستا جەعفەر (فازیل كەریم ئەحمەد): بە خەونی گەورەوە كەوتینە ڕێ‌، بیرەوەری، بەرگی یەكەم، چاپی دووەم، 2020، لاپەڕەكانی (120‌و 121).    


درەو: شۆڕشنامە  دوو نووسەری ئیسرائیلی سەرەتای پەیوەندییەكانی كوردو ئیسرائیل ئاشكرا دەكەن. سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل "مۆساد" دەڵێت: شتێكی باوەڕپێنەكراو بوو كە نێردەی فەرمی ئیسرائیل لە بارەگای سەركردەی كوردەكانی باكوری عێراق جێگیربوو. مایەر ئامیت (1921 - 2009)، لە (1963 - 1968) سەرۆكی مۆساد بووە، لە كۆتایی (1965)دا لە یاداشتنامەی خۆیدا نووسی "خەونەكەمان خەریكبوو بە ڕاستی وەربگەڕێ. شتێكی باوەڕپێنەكراو قەوما. نێردەیەكی فەرمی ئیسرائیلی لە بارەگای مەلا مستەفا بارزانی (سەركردەی كوردە هەڵگەڕاوەكانی باكووری عێراق) جێگیربوو". نووسەرانی كتێبەكە دەڵێن: گەیشتنی ئەفسەرەكانی مۆساد بۆ كوردستان، بە سەركەوتنێكی مەزنی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلی دادەندرا. ئەوە بۆ یەكەمین جار بوو پەیوەندی بە یەكێ لە سێ پێكهاتە سەرەكییەكەی دەوڵەتی عێراقەوە بكرێ كە كورد بوون، ئەوانەی بە پێداگیرییەوەو شەڕێكی لەبنەهاتوویان دژی حكوومەتی بەغدا بەرپاكرد. شۆڕشگێڕەكان كە بارزانی سەركردایەتی دەكردن، ڕوبەرێكی بەرفراوانیان لەنێو عێراقدا لەبن دەستدا بوو. خۆ ئەگەر مۆساد بتوانێ شۆڕشگێڕە كوردەكان بكاتە هێزێكی سەربازی بەهێز، ئەوا سەرانی عێراق ناچاردەبن تیشكۆی هزرو كاریان بخەنە سەر كێشەی ناوخۆیی، ئەوسا توانستیان بۆ شەڕكردن لەگەڵ ئیسرائیلدا لەبەین نامێنێ. هاوپەیمانێتی لەگەڵ كورددا دەبووە دەستكەوتێكی ڕاستەقینە بۆ ئیسرائیل. ئەو دوو مۆسادەی یەكەمین جار، سێ مانگی ڕەبەق لە كوردستان مانەوە. بارزانی لە بازنەی داخراوی خۆیەوە بەخێری هێنان، بۆ هەر كوێیەك چووبا لەگەڵ خۆی دەبردن‌و هەموو نهێنییەكانی خۆیشی بۆ دركاندن. ئەو دیدارە یەكەمینەش بووە مایەی هاوكاریێكی پتەو، كە ساڵانێكی زۆر درێژەی كێشا. بارزانی‌و سەرانی هێزی چەكداری كورد سەردانی ئیسرائیلیان كرد ؛مایەر ئامیت‌و یاریدەدەرانیشی هاتنە كوردستان؛. ئیسرائیل چەكی دایە كوردو بەرگری لە بەرژەوەندییەكانی خۆی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا كرد. ئەو نوسەرانە چیرۆكی یەكێك لەو دوو مۆسادە دەگێڕنەوەو دەڵێن: «بێنی زیڤی»، ئاژانێكی پلەباڵای ئیسرائیلی كە سەردانی كوردستانی كردبوو، لەكاتی سەردانەكەیدا «جەلیلە»ی ژنی لە لەندەن بەجێهشتبوو، دووگیان بوو، خانمەكە لە چاوەڕوانی منداڵبووندا بوو. «ناداڤ» كوڕەكەی بێنی زیڤی لە كاتێك لەدایكبوو كە باوكی لە شاخە سەختەكانی كوردستاندا لەگەڵ بارزانیدا بوو. ئەوێ دەمێ بروسكەیەكی كۆدەدار دەگاتە دەست «بینی زیڤی». بروسكەكە لە «ڕیمۆن»وە واژۆ كرابو. ڕیمۆنیش نازناوی كۆدەداری مایەر ئامیت بوو. بروسكەكە وا دەخوێندرایەوە: "دایك‌و منداڵەكە لە تەندروستێكی زۆرباشدان. مازال تۆڤ(بەختێكی باش)"!. كاتێكیش بازرانی هەواڵی منداڵبوونەكە دەبیستێتەوە، چوار بەرد دێنێ‌و زۆریان دەنەخشێنێ. بانگی زیڤی دەكاو پێیدەڵێ: "ئەمە دیاری منە بۆ كوڕەكەی تۆ. هەر كاتێك گەورە بوو، دەكرێ بێتە وڵاتەكەمان‌و داوای پارچە زەوی خۆی بكاتەوە". * میخائیل بار زۆهارو نەسیم میشال: كتێبی (كردە هەرە گرنگەكانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلی مۆساد)، وەرگێڕانی: شەفیقی حاجی خدر. لاپەڕەكانی (300 - 302).    


(درەو):  دیاری كونسوڵگەریی سعودیە بۆ پەرلەمانی كوردستان كە (10) ڤیزای حەجكردن بوو، بەشێوەی پشكپشكێنە بەسەر فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان دابەشكرا، پارتی‌و یەكێتی زۆرینەیان برد، گۆڕان فەریزەی حەجی بەجێنەهێنا. دابەشكردنی ڤیزاكان  زیاتر لە (10) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئێستا لە سعودیەن بۆ بەجێهێنانی فەرەیزەی حەج.  بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، كونسوڵی سعودیە لەدەرەوەی پشكی هەرێمی كوردستان بۆ فەریزەی حەج، بڕی (10) ڤیزای حەجی ئەمساڵی بۆ پەرلەمانی كوردستان تەرخانكردووە. پەرلەمان بەگوێرەی رێژەی كورسی حزبەكان، (10) ڤیزاكەی كونسوڵی سعودیەی بەسەر فراكسیۆنەكاندا دابەشكردووە، دابەشكردنەكە بەمشێوەیە: •    فراكسیۆنی پارتی: 4 ڤیزا •    فراكسیۆنی یەكێتی: 2 ڤیزا •    فراكسیۆنی گۆڕان: 1 ڤیزا •    فراكسیۆنی یەكگرتوو: 1 ڤیزا •    فراكسیۆنی كۆمەڵ: 1 ڤیزا •    فراكسیۆنی نەوەی نوێ: 1 ڤیزا بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، لە فراكسیۆنی پارتی هەر چوار ڤیزاكەی خۆی پڕكردوەتەوە‌و ئەوەی دیارە پەرلەمانتار (مەلا جیهاد)‌و (نزار ملا غەفار)‌و هاوسەرەكەی‌و (مەلا ئیحسان محەمەد) لە پشكەكەی پارتی سودمەندبوون‌و چونەتە سەفەری حەج. لە فراكسیۆنی یەكێتی تەنیا یەك پەرلەمانتار سەفەری حەجی كردووە، یەكێتی دوو ڤیزای بەركەوتووە، پەرلەمانتار (مەلا ناسر) لەگەڵ هاوسەرەكەیدا پشكی یەكێتییان بردووە‌و چونەتە سەفەری حەج.  فراكسیۆنی گۆڕان تەنیا یەك ڤیزای حەجی بەركەوتووە، هیچ ئەندامێكی فراكسیۆنەكە ئامادەی سەفەری حەج نەبووە، ڤیزاكەیان گەڕاندوەتەوە بۆ پرۆتۆكۆڵی پەرلەمان، (عەلی حەمەساڵح) كە ئێستا لە سەفەری حەجدایە، بەپێی زانیارییەكان لەدەرەوەی دابەشكاری پشكەكەی كونسوڵی سعودیە ڤیزای حەجی دەستكەوتووە.  فراكسیۆنی یەكگرتوو یەك ڤیزای بەركەوتووە‌و پەرلەمانتار (سەرچنار ئەحمەد) بردویەتی،  فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی بە هەمان شێوە یەك ڤیزای بەركەوتووە‌و پەرلەمانتار (روپاك ئەحمەد) رۆیشتووە، هەر لە فراكسیۆنی كۆمەڵ پەرلەمانتارێكی تر كە (مەلا هەورامان گەچێنەی)یە لە گەشتی حەجە‌و لە دەرەوەی پشكپشكێنەكەی كونسوڵی سعودیە ڤیزای حەجی دەستكەوتووە،مەلا هەورامان خۆی سەرۆكی لیژنەی (ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی)یە لەپەرلەمانی كوردستان، دەوترێت ئەم لیژنەیە پشكی خۆیان  هەیە لە سەفەری حەجدا لە  دەرەوەی دیارییەكەی كونسوڵی سعودیە، جوڵانەوەی نەوەی نوێش ڤیزایەكی بەركەوتووە‌و (كاوە عەبدولقادر) سەفەرەكەی كردووە. (درەو) زانیویەتی، خەرجی بەجێهێنانی فەریزەی حەج كەوتوەتە ئەستۆی پەرلەمانتاران خۆیان‌و پەرلەمان هیچ خەرجییەكی بۆ دابین نەكردوون، هەریەكێك لەوانەی سەفەری حەجیان كردووە زیاتر لە (5 هەزار) دۆلاریان دابینكردووە بۆ بەجێهێنانی ئەم فەیزە ئاینییە.  سەفەری پەرلەمانتاران بۆ حەج، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی جۆراوجۆری دروستكردووە، هەندێك ستایش‌و هەندێكی تر رەخنەیان لێدەگرن.  بەپێی یاسای بەركار، ئێستا موچەی هەر ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان مانگانە دەگاتە (8 ملیۆن‌و 183 هەزار) دینار، پەرلەمانی كوردستان لە (111) كورسی پێكدێت، واتا بەتێكڕا خەرجی موچەی پەرلەمانتاران‌و سەرۆكایەتی پەرلەمان لە مانگێكدا بڕەكەی نزیكەی (ملیارێك) دینارە.  پەرلەمان لە پشوودایە لە رۆژی 1ی ئەم مانگەوە پشووی یاسادانانی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكردووە، دواین كاری خولی یاسادانانی رابردووی پەرلەمانی كوردستان پەسەندكردنی هەمواری یاسای نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستان بوو، یاسایەك كە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقەوە هەڵوەشاوەتەوە‌و هەمواركردنەوەی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە وەكو تەحەدایەك بۆ دادگای فیدراڵی لێكدرایەوە.  كرنگترین كارێك كە لەمساڵدا كەوتبێتە ئەستۆی پەرلەمانی كوردستان، هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بوو، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لایەنەكانی لەسەر چۆنیەتی هەمواركردنەكە، پەرلەمان نەیتوانی بەربەستی بەردەم هەڵبژاردن چارەسەربكات‌و چارەسەری دایەدەست سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.  هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن لەمساڵدا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەناچێت، لەم حاڵەتە خولی ئێستای پەرلەمان ناچارە تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە.  


 شیكاری: درەو لە شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە (74) ملیۆن بەرمیلی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (8) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، بەجۆرێک؛ کەشتییە ئیتاڵییەکان زۆرترین ڕێژەی نەوتی هەرێمیان بارکردووە کە زیاتر لە (34%) بووە، لە دوای ئیتاڵیاوە کەشتییە یۆنانییەکان زیاتر لە (30%) نەوتی هەرێمیان بارکردووە، کەشتییە ئیسرائلییەکانیش زیاتر لە (11%)، ئیسپانییەکان زیاتر لە (6%)، کەشتییە کراواتییەکان زۆرتر لە (6%)، ڕۆمانییەکان نزیکەی (3%)، کەشتییەکانی وڵاتی تورکیا زیاتر لە (2%) و کەشتییە میسرییەکانیش نزیکەی (1%)ی نەوتی هەرێمیان بارکردووە. یەکەم: کۆی نەوتی بارکراوی هەرێم لە نیوەی یەکەمی 2022 لە شەش مانگی ڕابردوودا (74 ملیۆن و 111 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (8) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (1)) بەجۆرێک؛  -    بڕی (25 ملیۆن و 367 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (34.2%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیتاڵیا)وە بارکراوە. -    بڕی (22 ملیۆن و 610 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (30.5%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (یۆنان)ەوە بارکراوە. -    بڕی (8 ملیۆن و 567 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (11.6%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیسرائیل)ەوە بارکراوە. -    بڕی (4 ملیۆن و 923 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (6.6%)ی لەلایەن کەشتییە (ئیسپانیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (4 ملیۆن و 819 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (6.5%)ی لەلایەن کەشتییە (کرواتیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 970 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.7%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (رۆمانیا) وە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 652 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.2%)ی لەلایەن کەشتییە (تورکیا)یەکانەوە بارکراوە. -    کەشتییە (میسر) یەکان کەمترین بڕی نەوتی هەرێمیان بارکردووە، کە بڕەکەی بریتی بووە لە (630 هەزار) بەرمیل بە ڕێژەی (0.9%) لە کۆی نەوتی بارکراوی هەرێم. -    بڕی (3 ملیۆن و 573 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (4.8%)ی لەلایەن چەند کەشتییەکەوە بارکراوە کە ناسنامەکانیان نەزانراوە. چارتی ژمارە (1) دووەم: نەوتی بارکراوی هەرێم لە شەش مانگی یەکەمی 2022  1.    نەوتی بارکراوی هەرێم لە مانگی کانونی دووەمی 2022  لە (کانونی دووەمی 2022)دا (12 ملیۆن و 863 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (5) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (2)) بەجۆرێک؛  -    بڕی (3 ملیۆن و 553 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (27.6%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیتاڵیا)وە بارکراوە. -    بڕی (5 ملیۆن و 281 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (41.1%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (یۆنان)ەوە بارکراوە. -    بڕی (2 ملیۆن و 665 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (20.7%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیسرائیل)ەوە بارکراوە. -    بڕی (650 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (5.1%)ی لەلایەن کەشتییە (رۆمانیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (714 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (5.6%)ی لەلایەن کەشتییە (کرواتیا)یەکانەوە بارکراوە. چارتی ژمارە (2) 2.    نەوتی بارکراوی هەرێم لە مانگی شوباتی 2022  لە (شوباتی 2022)دا (12 ملیۆن و 863 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (5) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (3)) بەجۆرێک؛  -    بڕی (4 ملیۆن و 463 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (39.1%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیتاڵیا)وە بارکراوە. -    بڕی (4 ملیۆن و 71 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (35.7%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (یۆنان)ەوە بارکراوە. -    بڕی (647 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (5.7%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیسرائیل)ەوە بارکراوە. -    بڕی (665 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (5.8%)ی لەلایەن کەشتییە (کرواتیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (ملیۆنێک و 558 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (13.7%)ی لەلایەن کەشتییە (ئیسپانیا)یەکانەوە بارکراوە. چارتی ژمارە (3) 3.    نەوتی بارکراوی هەرێم لە مانگی ئازاری 2022  لە (ئازاری 2022)دا (12 ملیۆن و 193 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (4) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (4)) بەجۆرێک؛  -    بڕی (553 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (4.5%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (یۆنان)ەوە بارکراوە. -    بڕی (2 ملیۆن و 270 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (18.6%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیسرائیل)ەوە بارکراوە. -    بڕی (5 ملیۆن و 502 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (45.1%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیتاڵیا)وە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 320 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (10.8%)ی لەلایەن کەشتییە (کرواتیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (2 ملیۆن و 548 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (20.9%)ی لەلایەن چەند کەشتییەکەوە بارکراوە کە ناسنامەکانیان نەزانراوە. چارتی ژمارە (4) 4.    نەوتی بارکراوی هەرێم لە مانگی نیسانی 2022  لە (نیسانی 2022)دا (13 ملیۆن و 616 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (6) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (5)) بەجۆرێک؛  -    بڕی (627 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (4.6%)ی لەلایەن کەشتییە (تورکیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 400 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (10.3%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیسرائیل)ەوە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 400 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (10.3%)ی لەلایەن کەشتییە (کرواتیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 675 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (13%)ی لەلایەن کەشتییە (ئیسپانیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (3 ملیۆن و 675 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (27%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (یۆنان)ەوە بارکراوە. -    بڕی (4 ملیۆن و 749 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (34.9%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیتاڵیا)وە بارکراوە. چارتی ژمارە (5) 5.    نەوتی بارکراوی هەرێم لە مانگی ئایاری 2022  لە (ئایاری 2022)دا (12 ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (6) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (6)) بەجۆرێک؛  -    بڕی (4 ملیۆن و 310 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (33.9%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (یۆنان)ەوە بارکراوە. -    بڕی (4 ملیۆن و 85 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (32.1%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیتاڵیا)وە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 600 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (12.6%)ی لەلایەن کەشتییە (ئیسپانیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 385 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (10.9%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیسرائیل)ەوە بارکراوە. -    بڕی (720 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (5.7%)ی لەلایەن کەشتییە (کرواتیا)یەکانەوە بارکراوە. -    کەشتییە (میسر) یەکان کەمترین بڕی نەوتی هەرێمیان بارکردووە، کە بڕەکەی بریتی بووە لە (630 هەزار) بەرمیل بە ڕێژەی (4.9%) لە کۆی نەوتی بارکراوی هەرێم. چارتی ژمارە (6) 6.    نەوتی بارکراوی هەرێم لە مانگی حوزەیرانی 2022  لە (حوزەیرانی 2022)دا (11 ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (5) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (7)) بەجۆرێک؛  -    بڕی (4 ملیۆن و 720 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (41.8%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (یۆنان)ەوە بارکراوە. -    بڕی (3 ملیۆن و 15 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (26.7%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیتاڵیا)وە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 320 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (11.7%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (رۆمانیا) وە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 25 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (9.1%)ی لەلایەن کەشتییە (تورکیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (200 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (1.8%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیسرائیل)ەوە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 25 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (9.1%)ی لەلایەن چەند کەشتییەکەوە بارکراوە کە ناسنامەکانیان نەزانراوە. چارتی ژمارە (7) سەرچاوەکان -    درەو میدیا؛ هەناردەی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی 2022؛  https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10080 -    ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، نەوتی بارکراوی هەرێم، کانونی دووەمی 2022؛  http://www.roonbeen.org/wp-content/uploads/2022/02/%D9%86%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86-%D9%83%D9%A2-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A2.pdf -    ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، نەوتی بارکراوی هەرێم، شوباتی 2022؛  http://www.roonbeen.org/wp-content/uploads/2022/03/%D9%86%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86-%D8%B4%D9%88%D8%A8%D8%A7%D8%AA-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A2.pdf -    ئەنوەر کەریم؛ داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی  نیسانی ساڵی 2022، درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10230 -    ئەنوەر کەریم؛ داهاتی مانگی ئایاری حكومەتی هەرێم (ترلیۆنێك و 213 ملیار) دینارە، درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10409 -    ئەنوەر کەریم؛ داهاتی حکومەتی هەرێم بۆ مانگی  حوزەیرانی ساڵی 2022، درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10593   


شیكاری: درەو شەش مانگی یەكەمی (2022) تێپەڕیوەو ڕێکخراوی "دیلۆیت" هیچ وردبینییەکی لەبارەی فرۆش و داهاتی نەوتی هەرێمەوە بۆ ئەو ماوەیە بڵاو نەکردووەتەوە،  بەڵام بەپێی زانیارییە نافەرمییەكان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2022)دا زیاتر لە (74) ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، بەهاکەی دوای فرۆشتنی هەر بەرمیلێک بە کەمتر لە (11) دۆلار بەراورد بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، زیاتر لە (7) ملیار دۆلار بووە ، بە ڕێژەی (56%) و نزیکەی (4) ملیار دۆلاری چووە بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت، زیاتر لە (3) ملیار دۆلاری بە ڕێژەی (44%) گەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم. یەکەم: هەناردەی نەوتی هەرێم لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022 شەش مانگی تەواو بەسەر ساڵی (2022)دا تێپەڕیوەو ڕێکخراوی "دیلۆیت" هیچ وردبینی و زانیارییەکی لەبارەی فرۆش و داهاتی نەوتی هەرێمەوە بۆ ئەو ماوەیە بڵاو نەکردووەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی زانیارییەکانی درەو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی (2022)ەوە تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی هەمان ساڵ بری (74 ملیۆن و 111 هەراز) بەرمیل نەوتی لەڕێگەی بەندەرەی جەیهانی تورکییە بە بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە کردووە، واتە تێکڕای ڕۆژانەی نەوتی هەناردەکراو بریتی بووە لە (409 هەزار 479) بەرمیل، (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (1)) بەجۆرێک؛  -    لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی (2022) ڕۆژانە بڕی (414 هەزار و 839) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە بە کۆی مانگەکە (12 ملیۆن و 860 هەزار) بەرمیل بووە. -    مانگی شوباتی هەمان ساڵ (11 ملیۆن 400 هەزار) بەرمیل نەوت هەناردە کراوە بە تێکڕای ڕۆژانەی (407 هەزار و 143) بەرمیل نەوت، لە کاتێکدا مانگی شوبات (28) ڕۆژ بووە.  -    هاوکات لە مانگی ئازاری ساڵی (2022) حکومەتی هەرێم بڕی (12 ملیۆن و 200 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕای (393 هەزار و 548) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.  -    لە مانگی نیسانی ساڵی (2022) حکومەتی هەرێم بڕی (13 ملیۆن و 616 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕای (453 هەزار و 867) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. -    مانگی ئایاری ئەمساڵ حکومەتی هەرێم بڕی (12 ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕای (410 هەزار و 645) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. -    لە مانگی حوزەیرانیشدا حکومەتی هەرێم کەمترین بڕی نەوتی هەناردە کردووە بەراورد بە مانگەکانی پێش خۆی و  بڕەکەی بریتی بووە لە (11 ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕای (376 هەزار و 833) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. خشتەی ژمارە (1) چارتی ژمارە (1) دووەم؛ نرخی نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە بازاڕەکانی جیهان لەو کاتەوە هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردە کردنی نەوت کردووە، بازاڕی نەوت نرخی لەو جۆرەی بەخۆوە نەبینیوە، بەجۆرێک، بە تێکڕای شەش مانگی ڕابردوو هەر بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە بە نزیکەی (107) دۆلار بووە.  بەڵام بەپێی زانیاری ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت لە ساڵی (2021) دا بە تێکڕای ساڵەکە حکومەتی هەرێم بەردەوام بە (11 - 12) دۆلار کەمتر نەوتەکەی خۆی ساغ کردووەتەوە. بۆیە؛ -    لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی (2022) کە تێکڕای نرخی نەوت بە (86.51) دۆلار تۆمار کراوە، ئەگەر حکومەتی هەرێم بە (11) دۆلاری کەمتر هەر بەرمیلە نەوتێکی فرۆشتبێت ئەوا بۆ هەر بەرمیلێک بڕی (75.51) دۆلاری بۆ ماوەتەوە. -    بەڵام لە مانگی شوباتی هەمان ساڵ تێکڕای نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە و گەیشتوو بە (97.13) دۆلار، بۆیە بە هەمان پێوەر حکومەتی هەرێم نەوتەکەی بە (86.13) دۆلار فرۆشتووە. -    لە کاتێکدا لە مانگی ئازاردا بەرزبوونەوەی بەرچاو تۆمار کراوە و نرخی نەوت بە تێکڕا گەیشتووە بە (117.7) دۆلار، بۆ دەکرێت بڵێین حکومەتی هەرێم هەر بەرمیلە نەوتێکی بە زیاتر لە (106) دۆلار فرۆشتووە.  -    ئەمە بۆ مانگەکانی (نیسان، ئایار و حوزەیران)یش ڕاستە، کاتێک نرخی نەوت لەمانگی نیسان (104.58) دۆلار بووە گریمانەی ئەوە کراوە بەهای بەرمیلێکی نەوتی هەرێم بە (94) دۆلار و لە مانگی ئایار (101.73) دۆلار بووە و نەوتی هەرێم بە (91) دۆلار و لەمانگی حوزەیرانیش بە تێکڕا (122.86) دۆلار بووەو ئەوەی هەرێمی کوردستانیش بەرمیلێکی بە بڕی (111) دۆلار فرۆشراوە. (چارتی ژمارە (2)) چارتی ژمارە (2) سێیەم: داهات و خەرجی نەوتی هەرێم لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022 1.    کۆی گشتی داهاتی نەوتی هەرێم حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2022) بڕی (74 ملیۆن و 111 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوتێکی بە نزیکەی (96) دۆلار فرۆشتووە، لە کاتێکدا تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت لەو ماوەیەدا نزیکەی لە (106) دۆلار بووە، بۆیە کۆی ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە بە بۆری بەدەستهاتووە بریتی بووە لە (7 ملیار و 88 ملیۆن و 466 هەزار و 80) دۆلار. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (3)) بە جۆرێک؛ -    لە مانگی کانونی دووەم، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (971 ملیۆن و 58 هەزار 600) دۆلار. -    لە مانگی شوبات، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (981 ملیۆن و 822 هەزار) دۆلار. -    لە مانگی ئازاردا کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 301 ملیۆن و 740 هەزار) دۆلاری ئەمریکی. -    لە مانگی نیسان، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 274 ملیۆن و 185 هەزار 280) دۆلار. -    لە مانگی ئایار، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 295 ملیۆن و 22 هەزار و 900) دۆلار. -    لە مانگی حوزەیران، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 264 ملیۆن و 577 هەزار و 300) دۆلار. 2.    خەرجی نەوتی هەرێم بەپێی دواین ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی دیلۆیت بۆ وردبینی پرۆسەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2021)دا، (56%)ی داهاتی نەوت بۆ خەرجی پرۆسەکە دەڕوات، بۆیە  کۆی ئەو داهاتەی لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی (2022) لە پرۆسەی نەوتدا بە خەرج دراوە، بریتی بووە لە (3 ملیار و 969 ملیۆن و 541 هەزار و 5) دۆلاری ئەمریکی (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (3))، بە جۆرێک؛ -    لە مانگی کانونی دووەم کە کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (971 ملیۆن و 58 هەزار) دۆلار، بڕی (543 ملیۆن و 792 هەزار و 816) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%). -    لە مانگی شوبات کە کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (981 ملیۆن و 822 هەزار) دۆلار، بڕی (549 ملیۆن و 853 هەزار و 920) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%). -    لە مانگی ئازاردا کە کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 301 ملیۆن و 740 هەزار) دۆلار، بڕی (728 ملیۆن و 974 هەزار و 400) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%). -    لە مانگی نیسان، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 274 ملیۆن و 185 هەزار 280) دۆلار، بڕی (713 ملیۆن و 543 هەزار و 757) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%). -    لە مانگی ئایار، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 295 ملیۆن و 22 هەزار و 900) دۆلار، بڕی (725 ملیۆن و 212 هەزار و 824) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%). -    لە مانگی حوزەیران، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 264 ملیۆن و 577 هەزار و 300) دۆلار، بڕی (708 ملیۆن و 163 هەزار و 288) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%). 3.    داهاتی ماوەی نەوت بۆ حکومەتی هەرێم بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی دیلۆیت (44%)ی داهاتی نەوت لە دوای لێدەرکردنی خەرجییەکانی پرۆسەکە بۆ حکومەتی هەرێم دەمێنێتەوە، بۆیە کۆی ئەو داهاتەی لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی (2022) لە پرۆسەی نەوت بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە کەمترە لە کۆی خەرجییەکانی پرۆسەکە و بریتییە لە (3 ملیار و 118 ملیۆن و 925 هەزار و 75) دۆلاری ئەمریکی، بەرامبەر بە (4 ترلیۆن و 522 ملیار  و 441 ملیۆن و 359 هەزار) دیناری عێراقی (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (3 + 4))، بە جۆرێک؛ -    لە مانگی کانونی دووەم کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (971 ملیۆن و 58 هەزار) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (427 ملیۆن و 265 هەزار و 784) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (619 ملیار و 535 ملیۆن و 386 هەزار و 800) دیناری عێراقی.  -    لە مانگی شوبات کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (981 ملیۆن و 822 هەزار) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (432 ملیۆن و 28 هەزار و 80) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (626 ملیار و 440 ملیۆن و 716 هەزار) دیناری عێراقی.  -    لە مانگی ئازار کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 301 ملیۆن و 740) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (572 ملیۆن و 765 هەزار و 600) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (830 ملیار و 510 ملیۆن و 120 هەزار) دیناری عێراقی. -    لە مانگی نیسان کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 274 ملیۆن و 185 هەزار 280) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (506 ملیۆن و 641 هەزار و 523) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (812 ملیار و 930 ملیۆن و 208 هەزار و 640) دیناری عێراقی. -    لە مانگی ئایار کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 295 ملیۆن و 22 هەزار و 900) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (569 ملیۆن و 810 هەزار و 76) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (826 ملیار و 224 ملیۆن و 610 هەزار و 200) دیناری عێراقی. -    لە مانگی حوزەیران کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 264 ملیۆن و 577 هەزار و 300) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (556 ملیۆن و 414 هەزار و 12) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (806 ملیار و 800 ملیۆن و 370 هەزار و 400) دیناری عێراقی. چارتی ژمارە (3) چارتی ژمارە (4) سەرچاوەکان -    ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت لە ساڵی (2021)، ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان. -    درەو میدیا؛ هەناردەی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی 2022؛  https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10080 -    ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، نەوتی بارکراوی هەرێم، کانونی دووەمی 2022؛  http://www.roonbeen.org/wp-content/uploads/2022/02/%D9%86%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86-%D9%83%D9%A2-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A2.pdf -    ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، نەوتی بارکراوی هەرێم، شوباتی 2022؛  http://www.roonbeen.org/wp-content/uploads/2022/03/%D9%86%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86-%D8%B4%D9%88%D8%A8%D8%A7%D8%AA-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A2.pdf -    ئەنوەر کەریم؛ داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی  نیسانی ساڵی 2022، درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10230 -    ئەنوەر کەریم؛ داهاتی مانگی ئایاری حكومەتی هەرێم (ترلیۆنێك و 213 ملیار) دینارە، درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10409 -    ئەنوەر کەریم؛ داهاتی حکومەتی هەرێم بۆ مانگی  حوزەیرانی ساڵی 2022، درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10593 


مەریوان وریا قانع ( هەفتانە تایبەت بە درەو دەینوسێت) (١-٢) ھەفتەی ڕابردوو دەنگۆیەک بڵاوبووەوە گوایە وەزارەتی پەروەردە بەنیازە وانەی ”پەروەردەی ئیسلامی“ لە بەرنامەی خوێندنی قوتابخانەکاندا دەربھێنێت. ئەگەرچی ئەو وەزارەتە دەستبەجێ ھاتەسەرخەت و دەنگۆکەی ڕەتکردەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی دەنگۆکە شەپۆلێک کاردانەوەی توڕە و ھێرشبەرانەی بەرامبەر بە پلانێکی لەوبابەتە ھێنایەکایەوە. لەسەر تۆڕە کۆمەڵایتییەکان کەسانێک نووسیان: ”بە ھەمو نەوعێک دەيانەوێ دينی ئيسلام لهناو ببەن“،  یەکێکیتر نووسیی: ”دەیانەوێت كەنج و لاوەکانمان ئاگایان لە خوا و حلال و حرام و ویژدان نەمێنێت، نە اهلی دونیابن نە اهلی قیامەت بن“. کەسێکێکتر لەسەر ھەمان ھێڵ نووسیی: ئەمە ”سوکایەتیە بە ئیسلام و دینی ئەم مییلەتە، ئەمە هەنگاونانە بۆ دابرێنی دینی ئیسلام لەم میللەت و کۆمەڵگایە“. یەکێکیش لابردنی ئەو وانەیەی بە بەدئەخلاقییەوە گرێدا و نووسیی: ”نەخير توزێ اخلاق ماوه ئەويش به واسطه ى ئەو كەمه پەروەردەى ئيسلاميەوەيه، ئەم پەروەردەی ئیسلامییە لاببرێت ئیتر ئەخلاق نامێنێت.“ موسڵمانێکی تر نووسیی: ”ئەم بەچەکە مولحیدانە هەرچی دژی دین و ژینی ئەم گۆمەڵگە بێت دەیھێننە ناو مەنهەجی خوێندنەوە، زۆر بەداخەوە.“ کەسێکی تر لەپاڵ ئەو لۆژیکە دینییەدا کە باڵادەستە نووسیی: ”ئیسلام ئاینی هەقە و ئاینی لەسەدا ٩٧ ی کوردستانە. چۆن دەبێت لە کتێبێکدا یەکسان بکرێت بە ئاینی درۆینەی لەسەدا سێی خەڵکانی تر“. یەکێکی تر بە توڕەییەکی زیاتر و بەزمانێک نووقم لەناو تاوانباربووندا نووسیی:”ئێمەی موسڵمان لەئایینی پیرۆزی ئیسلام و قورئانی پیرۆز پێناسەی ئایینەكانی ترمان بۆكراوە و هەموویان ئەناسین، بۆیە پێویست ناكات قبوڵمان نیە بەپێشنیاری هەندێك كەسی كافرو مەلعون (...) كتێب بۆ نەوەكانمان بنوسنەوە بەناوی ئایین ناسی، مناڵەكانم ئەو كتێبە بێننەوە ماڵەوە بەدەستی خۆم ئەیسوتێنم.“ ئینجا سەلاحەدین بەھادینیش، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیش، ھاتەقسە و لابردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی وەک پیلانێک دژ بە میلەت ناساند و وتی: ”دەستبردن بۆ ئەو بابەتە مەترسیدارە لەسەر شناس و پێناسەی ئاینی گەلەكەمان  قبوڵ نەكراوە"، ھیواداریشە ”دەزگا پەیوەندیدارەكان ڕێگەبگرن لەو جۆرە پیلانە نابەرپرسانە و سەرەئێشەیەكی دیكە بۆ كۆمەڵگەكەمان زیاد نەكەن.“ ھەموو ئەم کاردانەوەدا بە یەک زمان قسەدەکەن و خاڵی ھاوبەشیان پێداگرتنە لەسەر پیلانگێڕیی و ھەوڵدان بۆ لەناوبردنی ئیسلام وەک بنەمای ویژدان و ئەخلاق و شوناس. زمانەکەش زمانی ھەڕەشە و تاوانبارکردن و نزیککەوتنەوەیە لە تەکفیرکردن. ھیچ یەکێکیان، لە خوێنەرێکی ئاساییەوە تا بە سەلاحەدین بەھادین دەگات، بەدوای دۆزینەوەی ئەگەری مەعقولیەتێک، چەندیش بچووکبێت، لە پشتی بڕیارەکەوە ناگەڕێن. ھەموویان کاردانەوەی ڕاستەوخۆی حازربەدەست و زمانێکی کڵێشەیی پڕ تۆمەت و ھەڕەشەیان لەبەردەمدایە، کە بێ لانی ھەرەکەمی بیرکردنەوە و ھەوڵدانی تێگەیشتن، لە ھەموو ئەگەری گۆڕانکارییدا، پەنای بۆدەبەن.  بە بۆچوونی من یەکێک لە گرنگترین ئەو گۆڕانکاریانەی کە دەبێت ڕووبدات گۆڕانی ڕوانین و تێگەیشتنمانە بۆ دین و ئەرکەکانی. ئەرکی ژمارەیەکی دین، ھەر دینێک، لە دونیای پڕ لە مرۆڤ و پڕ گروپی جیاوزی ئەمڕۆدا ئەوەیە، مرۆڤەکان لەیەکتری نزیکبکاتەوە، وایان لێبکات ھەستبکەن ئەندامی یەک کۆمەڵگا و یەک مرۆڤایەتیی ھاوبەشن. کۆمەڵگا و مرۆڤایەتییەک، کە لە ڕوانینە دینییەکەدا خودا دروستیکردوە و خوداش دەیانپارێزێت. ئەنجامدانی ئەم ئەرکەش بەوەنابێت بەو زمانەی سەرەوە قسەبکرێت، بەتایبەتی باس لە دین بکرێت، بەڵکو بەوە دەبێت زمانێک دابھێنرێت ھاریکاری مرۆڤ بکات  ھەم حەز بە ژیان بکات، ھەم حەز بەوەش لەگەڵ ئەوانیتردا لە دۆخی ھارمۆنیەت و دۆستایەتیی و ڕێزگرتنێکی ھەمەلایەندا بێت. دین پێویستە مرۆڤەکان لەیەکتری نزیکبکاتەوە نەک دووریان بخاتەوە و لەیەکتریان داببڕێت، مرۆڤەکان بکات بە ھاوسێ، نەک بە دوژمن و ناحەزی یەکتریی. لە ڕاستیدا ئەرکی دین ئەوەیە تۆڕێکی گەورە لە پەیوەندیی ھەمەلایەن لەنێوان مرۆڤەکاندا دروستبکات کە لەسەر بنەمای ماف و بەرپرسیاریەت بەرامبەر بە یەکتری، دروستبووبێت،. وابکات ھەم ئاگایان لەیەکتری بێت و ھەم ھاوخەمی یەکتربن. لەم ڕوانینەدا بۆ دین خودا تەنھا فیکرەیەکی موجەرد نییە، بەڵکو کەسایەتییەکی ھەمە دەسەڵات و فرەقودرەتە کە ئینسانیەتی بە ھەموو جیاوازیی و لەیەکنەچونەکانییەوە دروستکردوە. ئەو تەنھا موسڵمانی دروستنەکردوە، بەڵکو ھەموو دیندار و ھەموو دینەکانی تریشی دروستکردوە، وەکچۆن ھەم بێدین و ھەم نادین و ھەم دژەدینیشی دروستکردوە. وێنەی خودا وەک خودایەک کە ھی ھەمووانە، جیاوازە لەو وێنەیەی بزاوتە سیاسییە دینییەکانی ئەم ساتەوەختە، چ ئیسلامیی و چ غەیرە ئیسلامیی، لە بەشێکی گەورەی جیھان و ناوچەکەدا، دروستیانکردوە. لەناو ئەم ڕوانینەدا بۆ دین، ئەو کەسەی کە دژی دینە و ھەڵە دەکات، ئەو کەسەی کە دەبێتە گوناھبار، ئەو کەسە نییە کە باوەڕی بە خودا، یان بەم یان بەو دەقیی دینیی نییە، یان لەق دەبێت، بەڵکو ئەو کەسەیە کە خۆی لە مرۆڤایەتی دابڕیوە و نرخی پێویست بۆ مرۆڤایەتیی دانانێت کە خودا بەھەموو جیاوازییەکانیی ناویەوە، دروستیکردوە. وەکچۆن نرخی ڕاستەقینە بۆ مرۆڤ خۆیشی دانانێت کە خودا  لەسەر وێنەی خۆی دروستیکردوە. بە مانایەکی دیکە، لەم دیدەدا بۆ دین، مرۆڤی گوناھبار ئەو کەسەیە کە پەیوەندیی نێوان کەسەکان و گروپەکان و میلەتەکان و کۆمەڵگاکان تێکئەدات، درزی گەورە یان بچووک دەکاتە دیواری مرۆڤایەتییەوە کە چوارچێوەی ژیانی ھەموو مرۆڤەکانە لەسەر زەوی بەیەکەوە. مرۆڤایەتی، لە دیدی ئەم جۆرە ئیماندارە نوێیانەدا، یەکێکە لە داھێنانە ھەرە گەورەکانی خودا، تێکدان و پەلاماردان و بریندارکردنی، گونھاباربوونە بەرامبەر بە خودا. دین لەم ڕوانینەدا ئەو ھێزە تایبەتەیە کە دوورەپەرێزیی  نێوان مرۆڤەکان لەگەڵیەکتریدا دەسڕێتەوە، نەک خۆی وەک دروستکەری درز و بەربەست و شورا و دیوار تر لەنێوان مرۆڤەکاندا، کاربکات.  ھەر لەم ڕوانگەیەوە ئەو دینەی پێویستە فێری منداڵانی وڵاتی ئێمە بکرێت، دینێک نییە خەریکی ترساندنی ئەو منداڵانە بێت بە قیامەت و سزا و ئاگر و جەھەنەم، وێنەی خودایەکیان بۆ دروستبکات لەسەر وێنەی باوک و سوڵتانێکی دڵڕەق. ھەروەھا دینێک نییە خەریکی دروستکردنی بەھەشتێکبێت، ڕووبەرەکانی بە ژن و سێکس و ڕابواردن و چێژی جەستەیی، دروستکرابێت. بەڵکو دینێکە ھاریکاریی منداڵان دەکات و فێریان دەکات، کەسانی ھێمن و عەقڵانی و لێبوردە و ئیشکەر و کراوە بن بەسەر جیھان و جیاوازییەکاندا، باوەڕیان بە ئیرادەی ئینسان و ئازادییەکانی ھەبێت، کەسانی لەخود نەچوو بە کەمتر و نزمتر و ناحەز نەزانێت، ڕۆحی ھاریکاریی و بەدەمەوەچوونی تیادا بەھێز و بەنرخ بێت. وەکچۆن کەسێک دروستبکات باوەڕی بە خۆی و بە تواناکانی خۆی بێت لە باشترکردنی ژیانی خۆی و ژیانی ئەو کۆمەڵگایەی تیایدا دەژیی، باوەڕی بەوەبێت یەکێک لە ئەرکە ئەخلاقییەکانی مرۆڤ باشترکردن و جوانترکردنی جیھانە.  بەم مانایە دین نەک مەحفوزات و لەبەرکردنی بەزۆری ئەم یان ئەو پەرەگرافی ناو کتێبە دینییەکا نییە، نەک تەنھا گێڕانەوەی بەسەرھات و مێژووی یەک دین لە دینەکان بە تەنھا نییە، نەک بەشەیتانیکردنی ئەم یان ئەو مرۆڤی جیاواز نییە، نەک بێنرخکردنی ئەم یان ئەو دین و دونیایبینی ڕۆحیتر نییە کە خودا لەناویدا، لە ھەر فۆرمێکدا بێت، ئامادەبێت، بەڵکو دینێکە ھەڵگری ڕوانینێک پێچەوانەی ئەم ڕوانینانە. گەر نیازە وانەیەک بۆ منداڵانی ئەم ھەرێمە لەسەر ”پەروەردەی دینیی“ ھەبێت، پێویستە لەم دیدگا و گۆشەنیگایەوە بۆ دین بنووسرێت، نەک ئەو ”پەروەردە ئیسلامیی“ەی لە ئێستادا ھەیە، کە دیدێکی ئیخوانیی و سەلەفیی ئاراستەی دەکات.


راپۆرتی: تیمی کوردستانی عێراقی CPT تیمی کوردستانی عێراقی CPT و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئێستا، سوپای سەربازی تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق، نزیکەی ١٢٩ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدکردووە و نزیکەی ١٨٠ هاوڵاتی مەدەنی تریشی بریندارکردووە. ئۆپەراسیۆنی چنگی-قفڵ'یش یەکێکی ترە لە ئۆپەراسیۆنە یەک لە دوایەکەکانی تورکیا کە بووەتە مایەی مەرگ و ئاوارەیی بۆ هاوڵاتیانی نیشتەجێی ئەو ناوچانە.  تیمی کوردستانی عێراقی CPT و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی، سەرکۆنەی کوشتنی منداڵان و بریندارکردنی جوتیاران و بە ئامانجگرتنی گوندەکانی باکوری عێراق "هەرێمی کوردستان" لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی چنگی - قفڵ، دەکەن. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢دا، سوپای تورکیا، بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی تەواوەتی ناوچە شاخاوییەکان بە درێژایی ١٨٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات و بە قوڵایی زیاتر لە ١٥ کیلۆمەتر بۆ باشوری سنوری نێوان تورکیا و عێراق ئۆپەراسیۆنی سەربازی چنگی- قفڵ'ی  لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا ڕاگەیاند. لەماوەی تەنها یەک مانگی نێوان ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ بۆ ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی دەوڵەتی تورکیا بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٣ منداڵ و ٢ پیاو و برینداربوونی ١٥ هاوڵاتی مەدەنی لە باکوری عێراق "هەرێمی کوردستان"دا. ئامانج لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی چنگی - قفڵ'ی تورکیا، کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی ناوچە شاخاوییەکانی سنوری نێوان تورکیا و عێراقە کە بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە بە تەنها ٢٠٪ی سنوری نێوان تورکیا و عێراق مابوو کە تورکیا کۆنتڕۆڵی نەکردبێت. ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بە بۆردوومانی ئاسمانی چڕ و دابەزاندنی هێزی تایبەتی سوپای تورکیا بە قوڵایی ١٢-١٥ کیلۆمەتر لە سنوری نێوان تورکیا و عێراقە وە بۆ ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین دەستیپێکرد، کە پێشتر ئەو ناوچانە لە خەڵکی مەدەنی چۆڵکرابوون. لەکاتێکدا تورکیا لەو ناوچانەدا لەگەڵ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە جەنگدابوو، بەڵام لە هەمانکاتدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان هێرشیان ئەنجامدەدا و تەنانەت یەکێک لە هێرشەکان بە ئامانجگرتنی گەریلاکانی پەکەکە بوو بە قوڵایی ٢٨٠ کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان،  لە قەزای کەلار. لە ئەنجامی دوو هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیادا، چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی بوونە قوربانی کە لە ناویاندا منداڵێک هەیە. یەکەمین دوو هاوڵاتی مەدەنی کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی چنگی-قفڵ'ی تورکیاوە شەهید بوون، ئارام حاجی کاکە خان'ی ٤٣ ساڵ و هاوسەری خوشکەکەی، ئیسماعیل ئیبراهیم'ی ٥٠ ساڵ بوون لە گوندی "تووتەقەڵ" کە ١٤٠ کیلۆمەتر دوورە لە سنوری نێوان تورکیا و عێراقەوە. لە کاتژمێر ٥:١٥ خولەکی سەر لەبەیانی ڕۆژی ٢١ی ئایاردا، ئارام حاجی موختاری گوندی تووتەقەڵ گوێبیستی هێرشێکی ئاسمانی تورکیا بوو بۆ سەرگوندەکەیان. چەند کاتژمێرێک لە دوای هێرشەکە، ئارام و ئیسماعیل دەچنە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ئەوەی بزانن کە دەنگی ئەو تەقینەوانە چی بووە کە گوێبیستی بوون. کاتێک دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە، چەند گەریلایەکی پەکەکە دەبینن کە بەسەختی برینداربوون و هەوڵدەدەن بریندارەکان بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە. لەوکاتەی کە ئارام و ئیسماعیل هەوڵیاندەدا  بریندارەکان بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، فڕۆکەیەکی تری بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلەکەیانی بە موشەکێک بە ئامانج گرت و لە ئەنجامدا، ئارام و ئیسماعیل و چەکدارە بریندارەکانی پەکەکش گیانیان لەدەستدا. بە بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلی مەدەنی کە سەرنشینی مەدەنی و چەکداری برینداری تێدابووە، سوپای تورکیا تاوانی جەنگی ئەنجامداوە. ئارام و ئیسماعیل، هەردووکیان ڕزگاربووی پڕۆسەی ئەنفالی ساڵانی ١٩٨٠کانن لە گوندەکەیان کە ڕژێمی پێشووی عێراق بە شێوەیەکی دڕندانە لە گوندی تووتەقەڵ و گوندەکانی تری دەووربەری و زۆر ناوچەی تری کوردستانی عێراقدا جینۆسایدی دژ بە کوردەکان ئەنجامدا. لەدوای ڕووداوەکەی ٢١ی ئایار، لە کۆی ١٠ خێزان، ٨ خێزان لە ترسی دووبارەبوونەوەی بۆردوومانەکانی تورکیا گوندی تووتەقەڵیان بەجێهێشت. لە ١٥ی حوزەیراندا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، بارەگایەکی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال "یەپەشە" کە گروپێکی چەکداری سەر بە پەکەکە'یە لە ناحیەی سنونێ لە قەزای شەنگال بە ئامانجگرت. هێرشەکە بووە هۆی داڕووخان و زیانگەیاندن بە ماڵ و بینا و باڵەخانەکانی دووروبەری بارەگاکە و لە ناویشیاندا دووکانێکی کتێب فرۆشی. لەناو دووکانەکەدا، منداڵێکی ١٢ ساڵی یەزیدی بەناوی سەڵاح خچر، کە یارمەتی باوکی دەدا لە دوکانە کتێبفرۆشیەکەدا، بەر هێرشەکە دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات. هەر لەو هێرشەدا، باپیری سەلاح  و ٨ هاوڵاتی تری مەدەنی ناوچەکە برینداربوون. بۆردوومانەکەی تورکیا بۆسەر گەڕەکێک کە خەڵکی مەدەنی تێدا نیشتەجێیە، بە تاوانی جەنگ هەژماردەکرێت. ناحیەی سنونێ کە هێرشەکەی تورکیای تێدا ئەنجامدراوە، شوێنی نیشتەجێبوونی زۆرینەی ڕزگاربووانی ئێزیدیە لە جینۆسایدەکەی داعش بۆسەرهاوڵاتیانی ئێزیدی لە ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تاوەکو ئێستا، هێزەکانی تورکیا سەرقاڵی دروستکردنی بنکە و بارەگای سەربازین  لەسەر لوتکەی چیا و زنجیرە شاخەکانی سەر سنوری نێوان تورکیا و عێراق، لە ناوچەی سیدەکانەوە بۆ حەفتانین لە قەزای زاخۆ. لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی چنگی قفڵ لە ١٧ی نیسانەوە تاوەکو ٢٥ نیسان، سوپای تورکیا ٤ بارەگای سەربازی نوێی دامەزراندووە، بەشێوەیەک دوو بارەگا لە ئاڤاشین و دوو بارەگای تر لە زاپ. وە لە ١٦ی حوزەیرانەوە، دروستکردنی بارەگایەکی تری سەربازی لەسەر چیای کوڕەژارۆ کە بەسەر ناحیەی شیلادزێ'دا دەڕوانێت، دەستیپێکردووە. هەروەها، سوپای تورکیا پەرەی بە دروستکردنی تۆڕی ڕێگاوبان داوە بۆ بەستنەوەی بارەگا سەربازییەکانی بەیەکترییەوە لە خاکی هەرێمی کوردستاندا و بەستنەوەیان بە ناوچەکانی سنوری تورکیاوە بەمەبەستی ئاسانکاریکردن لە هێنانی پاڵپشتی و پڕچەککردنی بارەگاکان و بەهێزکردن و مانەوەی ئەو ناوچە داگیرکراوانە لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیاندا. لەو ناوچە شاخاویانەوە کە تورکیا بارەگای سەربازی تێدا دامەزراندووە، تۆپخانەکانی تورکیا، ئەو هاوڵاتیانەی کە لەگوندەکاندا دەژین و ئەو جوتیارانەی کە لە زەویە کشتوکاڵییەکانیاندا جوتیاری دەکەن بە ئامانج دەگرن. لە ١٥ و ١٧ی حوزەیراندا، سەربازانی سوپای تورکیا لە بارەگا سەربازییەکانیانەوە، ٥ هاوڵاتی مەدەنیان لە گوندەکانی سەر سنور بە ئامانج گرتوو برینداریان کردن. گوندی پەرەخێ، لە ناحیەی دەرکار، بە دووری ٨ کیلۆمەتر لە سنوری تورکیا-عێراق'وە دەکەوێتە دۆڵێکەوە و بە کشتوکاڵ بە ناوبانگە. ٣٠ خێزان لەو گوندەدا دەژین و چەند خێزانێکی تریش تەنیا بۆ دوو وەرز دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکە بەمەبەستی کشتوکاڵی و جوتیاریکردن لە زەوییەکانیاندا. لە کاتژمێر ٣:٤٩ خولەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ١٥ی حوزەیراندا، نەزیر عومەری ٥٣ ساڵان و محەمەدی ٢٤ ساڵانی کوڕی، کە سەرقاڵی ئاودانی دار هەنجیر و دار هەنارەکانی باخەکەیان بوون لە گوندی پەرەخێ، بەهۆی بەرکەوتنیان بە تۆپێکی تورکیا کە لە بارەگایەکی سەربازی تورکیاوە لە یەکێک لە لوتکە چیاکانی دوروبەری گوندەکەوە ئاراستەکرابوو، هەردووکیان برینداربوون. نەزیر عومەر بە CPT گووت، لەکاتی بەرکەوتنیان بە تۆپەکە، ئەو دەستبەجێ بێهۆش دەبێت و لە نەخۆشخانە هۆشی دێتەوە و دەزانێت کە دوو پارچەی تۆپ لە پشتیدایە. کوڕەکەی نەزیر عومەر کە ناوی محەمەدە، ئەویش بەهۆی بەرکەوتنی پارچە تۆپێک بەر لەپی دەستی برینداردەبێت. لە دوای ڕووداوەکە، کەسوکاری بریندارەکان، هەردوو بریندارەکە بە بێهۆشی ڕزگار دەکەن و دەیانگەیەننە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ.   نەزیر عومەر لە نەخۆشخانە بە CPT گووت کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا، نزیکەی ١٥٠ سەربازی سوپای تورکیا، لە بارەگا سەربازییە نوێیەکانیان لە چیاکانی دەوروبەری گوندەکەوە هاتنە خوارەوە بۆ ناو گوندی پەرەخێ. سەربازەکان ماڵ بە ماڵ بە گوندەکەدا گەڕابوون و هەڕەشەیان لە گوندنشینان کردبوو کە ئەگەر هەر جۆرە هاوکاریەکی پەکەکە بکەن، ئەوا سەربازانی تورکیا لە بارەگاکانیانەوە تەقە بە ڕووی گوندەکەدا دەکەن. لەکاتێکدا دانیشتوانی گوندی پەرەخێ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە چەکدارانی پەکەکە لە گوندەکەیاندا نین، بەڵام لەماوەی چەند مانگێک پێش ئەم ڕووداوە، گوندنشینان دوو جار گووێیان لە دەنگی تەقینەوەی تۆپ بووە لە دەوروبەری گوندەکەیان. تۆپبارانەکەی ڕۆژی ١٥ی حوزەیران، یەکەمین جار بوو کە ڕاستەوخۆ گوندی پەرەخێ بە ئامانج بگیرێت و وە نەزیر عومەر و محەمەدی کوڕیشی یەکەمین قوربانی گوندی پەرەخێن بەهۆی ئۆپەراسیۆن و لەشکرکێشییەکانی تورکیاوە. سەرباری ئەوەی کە تیمی کوردستانی عێراقی CPT نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لەو تاوانە جەنگیانەی کە سوپای تورکیا لەڕێگەی بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامیدەدات، CPT مەترسی نیازی تورکیا ڕادەگەیەنێت لە فشار خستنە سەر دانیشتووانی گوندی پەرەخێ بۆ چۆڵکردنی گوندەکەیان و دواتریش پاککردنەوەی ناوچەکە و دەورووبەری بارەگا سەربازییەکانی تورکیا لە گوندنشینان. پێشتر ئەو مامەڵەیەی تورکیا لە چەند گوند و ناوچەیەکی تری هاوسێی گوندی پەرەخێ و هەموو ناوچە و گوندەکانی دەوروبەری دەیان بارەگای سەربازی تورکیا بە درێژایی سنور بەدیکراوە. ئاوارەکردنی بە زۆرەملێی هاوڵاتیانی مەدەنی و ئابڵوقە خستنەسەر سەرچاوەکانی بژێوی ژیانی خەڵکی سڤیل، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی International Humanitarian Law'ە. لە کاتژمێر ٥:١٠ خولەکی ڕۆژی ١٧ی حوزەیراندا، سەربازانی تورکیا بە چەکی قورس چەند دەستڕێژێکیان بەڕووی گوندی کێستەدا کرد. گوندی کێستە بە دووری ٩ کیلۆمەتر لە سنوری نێوان عێراق-تورکیاوە، دەکەوێتە ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی. لە ئەنجامی تەقەکردنەکانی سوپای تورکیادا، ٣ ئافرەتی خەڵکی گوندەکە بە ناوەکانی کاژین تەها سەعیدی ٢٨ ساڵ و نەزیرە عەبدولستار ئەحمەدی ٤٩ ساڵ و بووکەکەی، فەوزیە دیار عومەری ٢٤ ساڵ کە بۆ بەسەربردنی پشوی هەینی گەڕابوونەوە گوندەکەیان برینداربوون. دەستڕێژی گولەکان لە بارەگایەکی سەربازی تورکیاوە لەسەر زناری کێستە کە بەسەر گوندی کێستەدا دەڕوانێت، ئەنجامدرابوون. هەر لەدوای دروستکردنی بارەگای سەربازی زناری کێستە لە نیسانی ساڵی ٢٠٢١وە، سەربازانی تورکیا چەندین جار تەقەیان بەڕووی گوندەکەدا کرد و خەڵکەکەیان ناچار کرد کە بە تەواوی گوندەکەیان چۆڵبکەن. لەم ساڵدا، چەند خێزانێک دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ گوندەکەیان یاخود سەردانیکردنی ڕەز و باخەکانیان لە پشووەکانی کۆتایی هەفتەدا.   لە ٢٦ی ئایادا، نزیکەی ١٠٠٠ هاوڵاتی مەدەنی خەڵکی گوندی زێوا سەری، لە فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندەکەیاندا لە ناحیەی بامەرنێ بەشداربوون. لەدوای سێ ساڵ لە لەیەکتری دابڕان و ئەنجامنەدانی فیستیڤاڵی گوندەکەیاندا بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە، ئەمە یەکەمین جار بوو کە خەڵکی گوندی زێوا سەری بۆ جارێکی تر فیستیڤاڵەکەیان ڕێکخستبوو. مەبەست لە ڕێکخستنی فیستیڤاڵەکە بۆ کۆبوونەوەی خزم و کەسوکار و یەکتر ناسینی خەڵکی گوندەکە بوو کە لەساڵی ١٩٩٠ەکانەوە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی تورکیا و پەکەکەوە ناچار بەوە کراون کە گوندەکەیان چۆڵبکەن. لە درەنگانێکی ڕۆژەکەدا، ٣ منداڵ سەرقاڵی یاری تۆپی پێ بوون لە قەراغی بازنەی فیستیڤاڵەکە. بەبێ هیچ زەنگێکی ئاگادارکردنەوە، بەلایەنی کەمەوە ٣ تۆپی هاوەن بەدووری چەند مەترێک لە منداڵەکانەوە، بە دوای یەکدا بەر زەوی کەوتن و تەقینەوە. لەئەنجامی ئەو هێرشەدا، یوسف کۆڤانی ١٣ ساڵان و ئاڤەند هۆشیاری ١١ ساڵان گیانیان لەدەستدا و سیپان فەرهادی ٨ ساڵانیش بەسەختی برینداربوو.   بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی، بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆری کوردستان کە لەلایەن زۆرێک لە میدیاکانی کوردستان بلاوکرایەوە، ئەو هێرشە لەلایەن گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەوە ئەنجامدراوە. بەڵام بە پشت بەستن بەو بەڵگانەی کە دەست CPT کەوتوون و بە شیکردنەوەی جوگرافیای ئەو ناوچەیەی کە هێرشەکە تێیدا ڕوویداوە، بە ئەگەری زۆرەوە هێرشەکە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە. کەسوکاری سێ منداڵەکە بە CPT'یان گووت، ئەو ڕۆژەی کە هێرشەکە ڕوویدا، ئەوان بە بەردەوامی گوێیان لە دەنگی سوڕانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بوو بە سەر ئاسمانی ناوچەکە و شوێنی فیستیڤاڵەکەدا. شوێنی ئەنجامدانی فیستیڤاڵەکە ، تەنیا ٨٠٠ مەتر دوور بووە لە گەورەترین بارەگای سەربازی تورکیا لە بامەرنێ، ووردیەتی "دەقیقی" هاوەنەکە لە پێکانی شوێنی یاری منداڵەکان لەگەڵ سوڕانەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێریکردن بە ئاسمانی ناوچەکە لە هەمانکاتدا، ئاماژەن بۆ ئەوەی کە فیستیڤاڵەکە بە ئەنقەست بە ئامانج گیراوە و هێرشەکە بۆ مەبەستی ئاگادارکردنەوە یاخود گەیاندنی زیانی گیانی بووە بە بەشداربووانی فیستیڤاڵەکە. سەرباری هەموو ئەوانەش، چیای مەتینا کە دەگوترێت شوێنی هاوێشتنی هاوەنەکانە لەلایەن پەکەکەوە، لە ئێستادا لە ژێر دەسەڵاتی سەربازی سوپای تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئێستا، سوپای سەربازی تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق، نزیکەی ١٢٩ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدکردووە و نزیکەی ١٨٠ هاوڵاتی مەدەنی تریشی بریندارکردووە. ئۆپەراسیۆنی چنگی-قفڵ'یش یەکێکی ترە لە ئۆپەراسیۆنە یەک لە دوایەکەکانی تورکیا کە بووەتە مایەی مەرگ و ئاوارەیی بۆ هاوڵاتیانی نیشتەجێی ئەو ناوچانە.  تیمی کوردستانی عێراقی CPT، هاوشان لەگەڵ هاوبەشەکانی تریدا لە کەمپەینی "کۆتاییهێنان بە بۆردوومانەکانی سەر سنور"، سەرکۆنەی کردە سەربازییەکانی تورکیا دەکات لە کوشتنی هەر هاوڵاتییەکی مەدەنی و زیان گەیاندن بە گوند و ڕەز و باخ و ماڵ و حاڵی هاوڵاتیانی مەدەنی. ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزن! ژیان بۆ گوندەکانی سەر سنور بگەڕێننەوە - لێگەڕێن هاوڵاتیانی مەدەنی بگەڕێنەوە بۆ گوندەکانیان!


 ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم داهاتی مانگی حوزەیرانی هەرێمی كوردستان (995 ملیار) دینار بووە، حكومەتی هەرێم لە مانگی رابردوودا ( 11 ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، كۆی داهاتی نەوت ( ملیارێك و 253 ملیۆن) دۆلاربووە، ( 702 ملیۆن) دۆلار بۆ خەرجی كۆمپانیاكان و (551 ملیۆن) دۆلار بۆ خەزێنەی حكومەت ماوەتەوە. پوختە داهاتی نانەوتی •    داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم  بۆ مانگی حوزەیران = (164 ملیار) دینارە (کە بۆ موچە خەرج دەکرێت ئەگەر نا بەپێی زانیارییەکان بڕەکەی نزیکەی دوو هێندەیە) •    یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار •    پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (0) دینار داهاتی نەوت (هه‌نارده‌ی ده‌ره‌کی به‌ بۆری) •    هەرێمی کوردستان  لە مانگی حوزەیرانی (2022)دا  بڕی (11  ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای  بەندەری جیهانی تورکیاوە. •    تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت  بۆ مانگی  حوزەیران (122.86) دۆلارە.  •     لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (110.86) دۆلار فرۆشتووە. کەواتە: (11  ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل X (110.86) دۆلار = (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار. واتە بە دینار دەکاتە: (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 817 ملیار و 244 ملیۆن و 835 هەزار) دینار. •    بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. -    کەواتە: (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار  X (56%) = (701 ملیۆن و 832 هەزارو 488) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت. واتە بەدینار دەکاتە: (701 ملیۆن و 832 هەزارو 488) دۆلار X ((1450 دینار = (1 ترلیۆن و 17 ملیار و 657 ملیۆن و 107 هەزار و 600) دینار خەرجی نەوتە. -    (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار  X (44%) = (551 ملیۆن و 839 هەزارو 812) دۆلار داهات دەمێنێتەوە. داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (551 ملیۆن و 839 هەزارو 812) دۆلار X (1450) دینار= (799 ملیار و 587 ملیۆن و 727 هەزار و 400) دینار. کۆی داهات لە مانگی حوزەیران 2022 (دینار) (799 ملیار و 587 ملیۆن و 727 هەزار و 400) داهاتی نەوت + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (995 ملیار و 87 ملیۆن و 727 هەزار و 400) دینار 



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand