هەناردەی نەوتی هەرێم لە نیوەی یەکەمی 2022

Draw Media

2022-07-03 06:27:08



شیكاری: درەو

شەش مانگی یەكەمی (2022) تێپەڕیوەو ڕێکخراوی "دیلۆیت" هیچ وردبینییەکی لەبارەی فرۆش و داهاتی نەوتی هەرێمەوە بۆ ئەو ماوەیە بڵاو نەکردووەتەوە،  بەڵام بەپێی زانیارییە نافەرمییەكان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2022)دا زیاتر لە (74) ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، بەهاکەی دوای فرۆشتنی هەر بەرمیلێک بە کەمتر لە (11) دۆلار بەراورد بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، زیاتر لە (7) ملیار دۆلار بووە ، بە ڕێژەی (56%) و نزیکەی (4) ملیار دۆلاری چووە بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت، زیاتر لە (3) ملیار دۆلاری بە ڕێژەی (44%) گەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم.

یەکەم: هەناردەی نەوتی هەرێم لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022
شەش مانگی تەواو بەسەر ساڵی (2022)دا تێپەڕیوەو ڕێکخراوی "دیلۆیت" هیچ وردبینی و زانیارییەکی لەبارەی فرۆش و داهاتی نەوتی هەرێمەوە بۆ ئەو ماوەیە بڵاو نەکردووەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی زانیارییەکانی درەو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی (2022)ەوە تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی هەمان ساڵ بری (74 ملیۆن و 111 هەراز) بەرمیل نەوتی لەڕێگەی بەندەرەی جەیهانی تورکییە بە بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە کردووە، واتە تێکڕای ڕۆژانەی نەوتی هەناردەکراو بریتی بووە لە (409 هەزار 479) بەرمیل، (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (1)) بەجۆرێک؛ 
-    لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی (2022) ڕۆژانە بڕی (414 هەزار و 839) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە بە کۆی مانگەکە (12 ملیۆن و 860 هەزار) بەرمیل بووە.
-    مانگی شوباتی هەمان ساڵ (11 ملیۆن 400 هەزار) بەرمیل نەوت هەناردە کراوە بە تێکڕای ڕۆژانەی (407 هەزار و 143) بەرمیل نەوت، لە کاتێکدا مانگی شوبات (28) ڕۆژ بووە. 
-    هاوکات لە مانگی ئازاری ساڵی (2022) حکومەتی هەرێم بڕی (12 ملیۆن و 200 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕای (393 هەزار و 548) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. 
-    لە مانگی نیسانی ساڵی (2022) حکومەتی هەرێم بڕی (13 ملیۆن و 616 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕای (453 هەزار و 867) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
-    مانگی ئایاری ئەمساڵ حکومەتی هەرێم بڕی (12 ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕای (410 هەزار و 645) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
-    لە مانگی حوزەیرانیشدا حکومەتی هەرێم کەمترین بڕی نەوتی هەناردە کردووە بەراورد بە مانگەکانی پێش خۆی و  بڕەکەی بریتی بووە لە (11 ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕای (376 هەزار و 833) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
خشتەی ژمارە (1)


چارتی ژمارە (1)

دووەم؛ نرخی نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە بازاڕەکانی جیهان
لەو کاتەوە هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردە کردنی نەوت کردووە، بازاڕی نەوت نرخی لەو جۆرەی بەخۆوە نەبینیوە، بەجۆرێک، بە تێکڕای شەش مانگی ڕابردوو هەر بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە بە نزیکەی (107) دۆلار بووە. 
بەڵام بەپێی زانیاری ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت لە ساڵی (2021) دا بە تێکڕای ساڵەکە حکومەتی هەرێم بەردەوام بە (11 - 12) دۆلار کەمتر نەوتەکەی خۆی ساغ کردووەتەوە. بۆیە؛
-    لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی (2022) کە تێکڕای نرخی نەوت بە (86.51) دۆلار تۆمار کراوە، ئەگەر حکومەتی هەرێم بە (11) دۆلاری کەمتر هەر بەرمیلە نەوتێکی فرۆشتبێت ئەوا بۆ هەر بەرمیلێک بڕی (75.51) دۆلاری بۆ ماوەتەوە.
-    بەڵام لە مانگی شوباتی هەمان ساڵ تێکڕای نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە و گەیشتوو بە (97.13) دۆلار، بۆیە بە هەمان پێوەر حکومەتی هەرێم نەوتەکەی بە (86.13) دۆلار فرۆشتووە.
-    لە کاتێکدا لە مانگی ئازاردا بەرزبوونەوەی بەرچاو تۆمار کراوە و نرخی نەوت بە تێکڕا گەیشتووە بە (117.7) دۆلار، بۆ دەکرێت بڵێین حکومەتی هەرێم هەر بەرمیلە نەوتێکی بە زیاتر لە (106) دۆلار فرۆشتووە. 
-    ئەمە بۆ مانگەکانی (نیسان، ئایار و حوزەیران)یش ڕاستە، کاتێک نرخی نەوت لەمانگی نیسان (104.58) دۆلار بووە گریمانەی ئەوە کراوە بەهای بەرمیلێکی نەوتی هەرێم بە (94) دۆلار و لە مانگی ئایار (101.73) دۆلار بووە و نەوتی هەرێم بە (91) دۆلار و لەمانگی حوزەیرانیش بە تێکڕا (122.86) دۆلار بووەو ئەوەی هەرێمی کوردستانیش بەرمیلێکی بە بڕی (111) دۆلار فرۆشراوە. (چارتی ژمارە (2))

چارتی ژمارە (2)

سێیەم: داهات و خەرجی نەوتی هەرێم لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022
1.    کۆی گشتی داهاتی نەوتی هەرێم
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2022) بڕی (74 ملیۆن و 111 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوتێکی بە نزیکەی (96) دۆلار فرۆشتووە، لە کاتێکدا تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت لەو ماوەیەدا نزیکەی لە (106) دۆلار بووە، بۆیە کۆی ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە بە بۆری بەدەستهاتووە بریتی بووە لە (7 ملیار و 88 ملیۆن و 466 هەزار و 80) دۆلار. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (3)) بە جۆرێک؛
-    لە مانگی کانونی دووەم، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (971 ملیۆن و 58 هەزار 600) دۆلار.
-    لە مانگی شوبات، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (981 ملیۆن و 822 هەزار) دۆلار.
-    لە مانگی ئازاردا کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 301 ملیۆن و 740 هەزار) دۆلاری ئەمریکی.
-    لە مانگی نیسان، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 274 ملیۆن و 185 هەزار 280) دۆلار.
-    لە مانگی ئایار، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 295 ملیۆن و 22 هەزار و 900) دۆلار.
-    لە مانگی حوزەیران، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 264 ملیۆن و 577 هەزار و 300) دۆلار.


2.    خەرجی نەوتی هەرێم
بەپێی دواین ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی دیلۆیت بۆ وردبینی پرۆسەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2021)دا، (56%)ی داهاتی نەوت بۆ خەرجی پرۆسەکە دەڕوات، بۆیە  کۆی ئەو داهاتەی لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی (2022) لە پرۆسەی نەوتدا بە خەرج دراوە، بریتی بووە لە (3 ملیار و 969 ملیۆن و 541 هەزار و 5) دۆلاری ئەمریکی (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (3))، بە جۆرێک؛
-    لە مانگی کانونی دووەم کە کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (971 ملیۆن و 58 هەزار) دۆلار، بڕی (543 ملیۆن و 792 هەزار و 816) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%).
-    لە مانگی شوبات کە کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (981 ملیۆن و 822 هەزار) دۆلار، بڕی (549 ملیۆن و 853 هەزار و 920) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%).
-    لە مانگی ئازاردا کە کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 301 ملیۆن و 740 هەزار) دۆلار، بڕی (728 ملیۆن و 974 هەزار و 400) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%).
-    لە مانگی نیسان، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 274 ملیۆن و 185 هەزار 280) دۆلار، بڕی (713 ملیۆن و 543 هەزار و 757) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%).
-    لە مانگی ئایار، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 295 ملیۆن و 22 هەزار و 900) دۆلار، بڕی (725 ملیۆن و 212 هەزار و 824) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%).
-    لە مانگی حوزەیران، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 264 ملیۆن و 577 هەزار و 300) دۆلار، بڕی (708 ملیۆن و 163 هەزار و 288) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%).

3.    داهاتی ماوەی نەوت بۆ حکومەتی هەرێم
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی دیلۆیت (44%)ی داهاتی نەوت لە دوای لێدەرکردنی خەرجییەکانی پرۆسەکە بۆ حکومەتی هەرێم دەمێنێتەوە، بۆیە کۆی ئەو داهاتەی لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی (2022) لە پرۆسەی نەوت بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە کەمترە لە کۆی خەرجییەکانی پرۆسەکە و بریتییە لە (3 ملیار و 118 ملیۆن و 925 هەزار و 75) دۆلاری ئەمریکی، بەرامبەر بە (4 ترلیۆن و 522 ملیار  و 441 ملیۆن و 359 هەزار) دیناری عێراقی (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (3 + 4))، بە جۆرێک؛
-    لە مانگی کانونی دووەم کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (971 ملیۆن و 58 هەزار) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (427 ملیۆن و 265 هەزار و 784) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (619 ملیار و 535 ملیۆن و 386 هەزار و 800) دیناری عێراقی. 
-    لە مانگی شوبات کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (981 ملیۆن و 822 هەزار) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (432 ملیۆن و 28 هەزار و 80) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (626 ملیار و 440 ملیۆن و 716 هەزار) دیناری عێراقی. 
-    لە مانگی ئازار کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 301 ملیۆن و 740) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (572 ملیۆن و 765 هەزار و 600) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (830 ملیار و 510 ملیۆن و 120 هەزار) دیناری عێراقی.
-    لە مانگی نیسان کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 274 ملیۆن و 185 هەزار 280) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (506 ملیۆن و 641 هەزار و 523) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (812 ملیار و 930 ملیۆن و 208 هەزار و 640) دیناری عێراقی.
-    لە مانگی ئایار کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 295 ملیۆن و 22 هەزار و 900) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (569 ملیۆن و 810 هەزار و 76) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (826 ملیار و 224 ملیۆن و 610 هەزار و 200) دیناری عێراقی.
-    لە مانگی حوزەیران کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 264 ملیۆن و 577 هەزار و 300) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (556 ملیۆن و 414 هەزار و 12) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (806 ملیار و 800 ملیۆن و 370 هەزار و 400) دیناری عێراقی.


چارتی ژمارە (3)

چارتی ژمارە (4)


سەرچاوەکان
-    ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت لە ساڵی (2021)، ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
-    درەو میدیا؛ هەناردەی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی 2022؛ 
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10080
-    ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، نەوتی بارکراوی هەرێم، کانونی دووەمی 2022؛ 
http://www.roonbeen.org/wp-content/uploads/2022/02/%D9%86%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86-%D9%83%D9%A2-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A2.pdf
-    ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، نەوتی بارکراوی هەرێم، شوباتی 2022؛ 
http://www.roonbeen.org/wp-content/uploads/2022/03/%D9%86%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86-%D8%B4%D9%88%D8%A8%D8%A7%D8%AA-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A2.pdf
-    ئەنوەر کەریم؛ داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی  نیسانی ساڵی 2022، درەو میدیا؛
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10230
-    ئەنوەر کەریم؛ داهاتی مانگی ئایاری حكومەتی هەرێم (ترلیۆنێك و 213 ملیار) دینارە، درەو میدیا؛
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10409
-    ئەنوەر کەریم؛ داهاتی حکومەتی هەرێم بۆ مانگی  حوزەیرانی ساڵی 2022، درەو میدیا؛
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10593 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand