هیمداد شاهین یەک. ئاگربەست و رێکەوتنەکەی پێنس و ئەردۆغان، یاخود ئاگربەست و رێکەوتنەکەی ترەمپ و ئەردۆغان، بەبێ ئامادەبوونی رووسیا و سوریا، بەبێ ئامادەبوونی هەسەدە، تەنانەت بەبێ رەزامەندییەکی فیعلیی کۆنگرێسمانە خاوەن نفوژ و رادیکاڵەکانی ئەمریکا، ئاگربەست و رێکەوتنێکی تەواو شەخصییە و هیچ ریشەیەک بە رێکەوتنی دەزگایی و موئەسەسیی نایبەستێتەوە، پێشموایە زۆر و کەم ئیعتیباریی نابێت، راگرتنی شەڕە بۆماوەیەک، لەراستییدا وەرگرتنی پشوویەکە بۆ هەردوولا. دوو. ئەمڕۆ رۆژێکی تەواو بەسەر ئاگربەست و رێکەوتنەکەدا تێدەپەڕێ، بەڵام دەیان سایت و میدیای ئەمریکیی و ئەورووپیی، بە مانشێت و خەتی گەورە نووسیویانە "تورکیا بە ئاگربەستەوەکەوە پابەند نییە"، "تورکیا هێرشەکانی رانەگرتووە"، "تورکیا بەڵێنەکەی بۆ ئاگربەست نەبردەسەر"، "تورکیا هێشتا بۆردوومان دەکات" و چەندین مانشێتی تر، ئەمە دەلالەتە لەوەی ئەردۆغان ئیعتیباری بۆ قسەکانی ترەمپ نییە، کاتێ ترەمپ بە زمانێکی شەعبیی پێیدەڵێ گەمژەمەبە، کاتێ ئەردۆغانیش نامەکەی دەخاتە تەنەکەی خۆڵەوە، دەلالەتناسیی ئەم پەرچەکردارە پێماندەڵێ ئەردۆغان ئەوەی بڕیاری لێداوە ئاسان لێی پاشگەز نابێتەوە. سێ. سەردانییکردنی بەپەلەی ئەلێکساندەر لاڤرنتییڤ'ی نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پوتین بە یاوەریی سێرگی ڤێرشینیین، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ لای ئەسەد، هەروەها لێدوانەکەی ئەسەد کە دەڵێ پێویستە بەزووتریین کات تورکیا و ئەمریکای دوژمن لە سوریا بچنە دەرەوە. پەیامێکی روونە بۆ ئەمریکا و تورکیا کە ئەوان بەبێ رووسیا و خودی ڤلادیمێر پوتین مافیان نییە و قودرەتیشیان نییە نەخشەی نوێی سوریا دابڕێژنەوە. چوار. هەسەدە لەئێستادا بەشێوەیەکی زیرەکانە و تاکتیکیی مامەڵە لەگەڵ ئەمریکادا دەکات، گرەوەکانی هەسەدە لەسەر ئەمریکا، گرەون لەسەر قومارێکی مەحاڵ و بێمانا، چونکە ئەزموونێکی تاڵیان لە جێهێشتن و پشتێکردنی ئەمریکییەکان لەچەند رۆژی رابردوودا نووسیەوە و ئەمە بۆ ژیانی سیاسیی و سەربازییان وەک وانەیەکی گرنگ تەماشا دەکەن. لەبەرامبەردا ستراتیژییانە مامەڵە و هاوپەیمانێتیی لەگەڵ قەیصەرە نوێیەکەی رووسیادا دەکەن، چونکە لە ترسناکتریین و خوێناوییترین دۆخدا فریای هەسەدە کەوت و هێرشەکانی تورکیای تائەندازەیەکی زۆر سنووردار کرد. پێنج. ئەم ئاگربەستە سەربگرێ و سەرنەگرێ، بە نزیکیی یەک ئەنجام بەدەستەوە دەدەن، لە حاڵەتێکدا ئەگەر سەربگرێ، ئەوە سەرگرتنێکی کاتییە و کێشەی کورد لە سوریا و پاشان تورکیا چارەسەر ناکات، ماوەیەکی تر هەمان کێشە سەرهەڵدەداتەوە، ئەگەرچی پێموایە ئەم ئاگربەستە لەئێستاشدا سەرناگرێ، چونکە ئەردۆغان دەیەوێ میلیشیا سونەکانی سوریا هەڵبڕێژێتە نێو رۆژهەڵاتی فوڕاتەوە، لەکاتێکدا ترەمپ یارییەکی ترسناک بە چارەنووسیی گەلانی ناوچەکە و سوریا و کوردەوە دەکات، بێباکە و گوێ لەکەس ناگرێ، بەڵام لەراستییدا ئەو نایەوێ کێشە و قەچییەی سیاسیی کورد چارەسەر بکات، ئەو دەیەوێ بەردەوام کێشە هەبێ، بۆئەوەی بەردەوام چارەسەری کاتی هەبێ، خۆی گوتەنی "کورد و تورک وەک منداڵ وان و پێویستە جارجارە شەڕ بکەن!". شەش. بەپێی لێدوانی ئەمنست و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیهانیی، بەڵگەی تەواو لەبەردەستدا هەن کە سوپای تورکیا تاوانی جەنگی لە سوریا ئەنجامداوە، کۆمەڵکوژیی کردووە، چەکی کیمایی و قەدەغەکراوی بەکارهێناوە، منداڵ و ژن و پیری کوشتووە، خەڵکی مەدەنیی بە ئامانج گرتووە، نەخۆشخانە و مزگەوت و کەنیسەکانی تەقاندۆتەوە، ئەم مەلەفانە قورس لەسەر تورکیا و خودی ئەردۆغان دەکەون. لەئەگەرێکی نزیکدا، لە رووی نێودەوڵەتییەوە سزای قورسی جەنگی بەسەردا بدرێ.
کەمال چۆمانی لە رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا, لە خاڵی هەشت ئاماژە بەوە کراوە کە تورکیا و ئەمریکا پەیوەستن بە یەکپارچەیی خاکی سوریا و پەیوەستبون بە بڕیارنامەی ژمارە 2254 نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ چارەسەریی کێشەی سوریا، واتا بەو پێیە بێت تورکیا نەک هەر لە ناوچە کوردییەکان دەبێ بکشێتەوە، دەبێت لە جەرابلوس و ئەلبابیش بکشێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو خاڵە جێبەجێنابێت، هەروەک چۆن رێککەوتنەکەش ئاسان نییە جێبەجێببێت، کە زۆر لە خاڵەکانی لە خزمەتی تورکیا دان. لە ئێستادا، تورکیا براوەیە، واتا شەڕەکەی بردۆتەوە بەڵام جەنگەکەی دۆڕاندوە. لە نزیک-مەودادا تورکیا براوەیە، بەڵام لە دور-مەودادا تورکیا دۆڕاوە. بەڵام: لە خەباتی ئازادیخوازییدا، جا ئەگەر خەباتەکەش دژی دەوڵەتێکی وەک تورک بو کە ئەندامی ناتۆیە، لەولاشەوە دژی دەیان گروپی تیرۆریستیی ئیسلامیی و شۆڤێنیستی عەڕەبیی بو، لە ناوچەیەکیشدا کە ئەکتەرە ناودەوڵەتیی و ئیقلیمییەکان ململانێی تێدا دەکەن، بەتایبەتییش کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا-یەکێتیی ئەوڕوپا و ئێران-روسیا بەیەکدا دەدەن، لە جیۆگرافیایەکدا کە بۆ شەڕ کەڵکی نییە و ناوچەی شاخاویی گەورەی لێ نییە و شارەکان بچوکن، کاتێکیش هاوپەیمانەکانی تۆ تەنها پێنج ساڵە هاوسۆزتن و لەگەڵ دوژمنەکەتدا پەیوەندیی ئابوریی سەدان ملیار دۆلاریان هەیە و دەیان ساڵە هاوپەیمانن، تۆ یان دەبێت ئەو واقیعە قبوڵ بکەیت و هەندێک تەنازول بکەیت، یان دەبێت خۆت بدەیتە دەست قەدەرێکی نادیار کە ئەو قەدەرە ئەگەری هەیە -خۆ لەوانەشە ئەو ئەگەر پێچەوانەکەی راست بێ- هەر بە کوشتنی خەبات و شۆڕشەکەت لەوانەیە کۆتایی نەیەت، بەڵکو خاکەکەشت لەدەستبدەیت، باشترین چارەسەر ئەوەیە تۆ بچیتە رێککەوتنەوە بۆ پاراستنی خەبات و خەڵکەکەت، ئەوەشی چاوەڕێت دەکرد لە پێنج ساڵی داهاتودا بەدەستیبێنیت، لەوانەیە ببێتە ١٠ ساڵ. ویستی تۆ جیاوازە لە واقیعی سیاسیی و عەسکەریی. کاتێک روبەڕوی واقیعێکی تاڵ دەبیتەوە، سیاسیی عاقڵ ناڵێت یان هەمو یان هیچ، وەک سەرکردایەتی کورد لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ریفراندۆم. قبوڵکردنی واقیع تاڵە، توشی رەخنە دەبیتەوە، زۆر کەس ئازار دەچێژێ کە دەبینێت دوای ئەو قوربانیدان و ئازایەتییە ناچار بە پیاڵەیەک ژەهر دەکرێیت، بەڵام هیچ چارەسەرییەکی باشترت نییە. بۆیە بە رای من، ئەو رێککەوتنەی ئەمریکا و تورکیا، ئەگەر جێبەجێببێت و جارێکی تر شەڕ دروستنەبێتەوە، دەبێتە رێککەوتنێک کە دەبێتە وەرچەرخانێک لە مێژوی بزاڤی ئازادییخوازیی کوردستان و ناوچەکە. بیرتان نەچێت، پرسی رۆژئاڤا و باکور بەیەکەوە گرێدراوە، تورکیا یان دەبێت رۆژئاڤا لەسەر نەخشەی سوریا و دونیا بە ئایدیۆلۆژیاکەشیەوە بسڕێتەوە، یان دەبێت رۆژئاڤا قبوڵبکات و پرسی کورد لە تورکیا چارەسەر بکات. ئەوە پڕۆسێسێکی درێژە، بەڵام ئەو رێککەوتنە -هیوادارم- دەبێتە سەرەتای ئەوەی وێنەی سیاسەت لە سوریا و تورکیا جارێکی تر بکێشرێتەوە، بێگومان لەو وێنەیە نوێیەی سوریا و تورکیادا کورد جێدەگرێت.
سەرکۆ یونس ڕۆژئاوای کوردستان یان باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ، جوگرافیایەکی تایبەتمەند و دیموگرافیایەکی فرە ڕەنگ و فرە ئاینە لەنێوان کورد و عەرەب و مەسیحی .خاوەنی سەروەت و سامانێکی زۆری ژێر زەوییە. لەدوای شۆڕشی مەدەنیانەی خەڵکی سوریا دژی حکومی بەشار ئەسەد و سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی و دەست تێوەردانی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لەو وڵاتە، ڕۆژهەڵاتی باکوری سوریا کەوتە دەست دەسەڵاتی پەیەدە و یەپەژە هەر زوو توانیان ئیدارەیەکی خۆسەری بۆ بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانە پێک بهێنن سەرەڕای هەموو ڕەخنەکان تاڕادەیەکی باش توانیان نمونەیەکی جوانی خۆ بەڕێوەبردن پێشکەش بکەن و ناوچەکەیان بکەن بەئارامترین شوێنی سوریا بەڵام هەڕەشەکانی تورکیا و ئەردۆغان لە ئێستادا ناوچەکەی کردوە بە نائارامترین شوێنی ئەو وڵاتەو و ناوچەکە، تورکیا مەبەستیەتی (ناوچەی ئارام) بە قوڵایی (30) کلم لەناو خاکی ڕۆژئاوا دروست بکات و هەژمون و پێگەی کوردی سوریا لەناوچەکە لاواز بکات بۆ ئەم مەبەستەش چەند هۆکارو مەبەستی ئاشکراو نهێنی کردوە بە بیانوی داگیرکارییەکەی لەدوا نیوەرۆی (9/10/2019) لەژێر ناوی (کانیاوی ئاشتی) ئۆپراسیۆنەکەی دەست پێ کرد بە هاوکاری گروپە ئۆپۆزیسیونەکانی حکومەتی سوریا و هەندێ گروپی توندڕەوی ئیسلامی عەرەب کەدەستیان لەتاوانی مرۆیدا هەیە. ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە لایەنی و ئابوری و هۆکارە شاراوەکانی تری ئەم ئۆپراسیونەی تورکیایە بۆ سەر ڕۆژئاوا دەتوانین بڵێین خۆی لەم هۆکارانەی خوارەوە ئەبینێتەوە:- 1- دەوڵەمەندی ئەو ناوچانەی دەکەونە ژێر دەسەڵاتی خۆسەری کوردانی ڕۆژائاوا(هەدەسە) کەبەدەوڵەمەنترین بەشی سوریا حساب دەکرێت و سەرجەمی یەدەگی نەوتی دڵنیایی سوریا نزیکەی دوو ملیار بەرمیلە و کەمتر لە (0.18%) ی یەدەگی نەوتی جیهانە ،ئەم ناوچانە خاوەنی لە (%90)ی سامانی نەوتی سوریایە و لە (%45) بەرهەمهێنانی غاز لە ڕۆژئاوایە و بەرهەمێنانی نەوت لە سوریا . لەساڵی (2010) گەشتە نزیکەی (400) چوار سەد هەزار بەرمیل ڕۆژانە لەم ژمارەیە (250) هەزاری لە ناوخۆ بەکاردەهێنرێت و ئەوەی تری هەناردەی دەرەوەی دەکەن لە ئێستادا ئەم بەرهەمێنانە دابەش بووە بەسەر هەردوو دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا (هەسەدە) وە زۆربەی بیرە نەوتییەکانی دەکەونە باکوری خۆرهەڵاتی سوریاوە واتە رۆژئاوی کوردستان.هەروەها رۆِژئاوا خاوەنی چەندین کارگە و پرۆژەی ستراتیژی و پیشەسازی و کشتوکاڵی و وەک لۆکە و گەنم و زەیتون و جۆرەکانی ترە. 2- خۆ ڕزگارکردنی ئابوری و دارایی تورکیایە لەو بارگرانییەی کە بەهۆی ئاوارەکانی سوریاوە دروست بوە لە تورکیا کە نزیکەی (2 تا 3) ملیۆن ئاوارە لە تورکیا هەیە ،ئەردۆغان دەیەوێ بەم ئۆپراسیۆنە بەشێکی زۆری ئەو ئاوارانە بگەڕێنێتەوە بۆ خاکی سوریا هەروەک چۆن لە کانتۆنی عەفرین ئەو سیاسەتەیان جێ بەجێ کرد دوای ئەوەی لە ئۆپراسیۆنێکا عەفرینی داگیرکرد و بەدەیان خێزانی ئاوارەی عەرەبی ناردەوە بۆ عەفرین، ئەردۆغان دەیەوێ بەدروست کردنی ناوچەیەکی ئارام ئەو سیاسەتە جێ بەجێ بکات 3- ئامانجێکی تری ئەردۆغان سڕینەوەی ناوچەکوردیەکانە بەهێنانی عەرەبی هاوردەی تورکیا بۆ ناوچەکە و لاوازکردنی پێگە و دەسەڵاتی کورد و سەرئەنجام هەڵگیرساندنی شەڕی کورد و عەرەب و بێ گومان ئەم سیاسەتە دەرئەنجامەکانی دوور مەودایە و مەتری بۆ سەر نەتەوەیی کورد دروست دەکات. 4- بیانویەکی تری ئەردۆغان و تورکیا لەکوردانی ڕۆژئاوا دروست کردنی دەوڵەتێکی کوردیە لە ڕۆژهەڵاتی فورات لەسەر بیروڕای و ئایدۆلۆژیای عەبدوڵا ئۆجالان و پاڵپشت کردنی پەکەکە لەو دەوڵەتە و مەترسی ئەوەیە لە داهاتودا رۆژهەڵاتی فورات ببێتە شوێنێکی ستراتیژی بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا و بیانوی ئەوە ئەهێنێتەوە ئەم دەسەڵاتەی کوردان لە ڕۆژئاوا ببَیتە پێگەیەکی بەهێزی پەکەکە و لەئایندەیشدا ببێتە پێگەیەک بۆ شۆڕشگێڕانی تری کوردی باکور . *ئابوریناس
شێرکۆ کرمانج لەسەرەتا دەبێت ئەوە بڵێین کە ڕێکەوتنی دوێنێی نێوان تورکیاو ئەمریکا تاڕادەیەکی زۆر تەمومژاوییە. جەوهەری کێشەی نێوان ڕۆژاڤاو تورکیا قەبارەو شوێنی ئەو ناوچە ئارامەیە کە تورکیا داوای دەکات. ڕێکەوتنەکەش بە هیچ شێوەیەک نە ئاماژەی بە قوڵایی نە بە پانتایی ناوچە ئارامەکە نەکردوە، لە خوارەوە هەم لەسەر ناوچە ئارامەکە هەم لەسەر هەڵوێستی هەسەدە لەپەیوەند بە ڕێکەوتنەکە قسەو باسێک دەکەین. ناوچە ئارامەکە، لە کوێوە بۆ کوێیە؟ دەکرێت بگوترێت کە ئاماژەنەکردن بە قوڵایی و شوێنی ناوچە ئارامەکە خاڵێکی پۆزەتیڤی ڕێککەوتنەکەی تورکیا -ئەمریکایە. بەگشتیی دوو تەفسیر بۆ ڕێکەوتنەکە دەرکەوتن، یەکەم، تەفسیرێکی تورکی کە گوایە ناوچە ئارامەکە بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەترەو پانی نزیکەی ٤٥٠ کیلۆمەتر دەبێت کە لە کۆبانێ دەستپێدەکات تا سەر سنوری باشوری کوردستان. لەبەرابەردا، تەفسیری کوردی بۆ ڕێکەوتنەکە ئەوەیە کە ناوچە ئارامەکە تەنیا ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە ئێستا شەڕی تێدا هەڵگیرساوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پانی ئەو ناوچەی کە شەڕی تێدا ڕادەوەستێت لە سەرێ کانی تا گرێ سپیە نەک لە کۆبانێ تا سەر سنوری باشور. لەسەر ئەو بنەمایە من وای بۆ دەچم کە ڕێکەوتنەکە لەسەر مەسافەی نێوان سەرێ کانی و سەرێ سپی کرابێت کە ١٠٠ کیلۆمەترە، واتە ئەو ناوچانەی کە شەڕ لێیاندا هەڵگیرساوەو ئێستا بەشێکی بە قوڵایی نزیک لە ٣٠ کیلۆمەتر لەلایەن ھێزەکانی تورکیا داگیرکراوە. ئەگەر وابێت، کاریگەریی ناوچە ئارامەکە زۆر کەم دەبێت لەبەر ئەم هۆکارانە: یەکەم، ناوچەی ئارام ٥٥٠ کیلۆمەتر نابێت وەک ئەوەی کە تورکیا خەونی پێوەدەدیت بەڵکو تەنیا ئەو ١٠٠ کیلۆمەترە دەبێت کە دەکەوێتە نێوان سەرێ کانیو گرێ سپی وەک لە نەخشەکە دیارە. دووەم، لەبەرئەوەی بەگشتیی ئەم ناوچانە ناوچەی عەرەبنشین بۆیە ئەگەر تورکیا ئاوارەکانیشی تێدا نیشتەجێ بکات دیموگرافی ناوچەکە بەزەرەری کورد ناگۆڕێت بەڵکو دەبێتە کەمبوونەوەی ڕێژەی عەرەب لە ڕۆژاڤا چونکە ئەگەری زۆر کەمە کە تورکیا ئەم ناوچانە چۆڵبکات. بەڵام پرسیاری گرنگ ئەوەیە داخۆ هەسەدە بەم ڕێکەوتنە ڕازی دەبێت؟ من پێموایە سەرەڕای ئەوەی کە هەسەدە پێشوازی لە ڕاگرتنی شەڕ کردوە بەڵام پێموانیە کە بەو ڕێکەوتنەی نێوان تورکیا و ئەمریکا ڕازی بێت بەتایبەتی بەو شێوەیەی کە تورکیا تەفسیری دەکات کە گوایە ناوچە ئارامەکە لە کۆبانێ درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنوری باشوری کوردستان. ناوچە ئارامەکە وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا لە ڕێکەوتنەکە دیارینەکراوە بۆیە هەر لایەنە بەپێی تێگەیشتنو قازانجی خۆی تەفسیری دەکات. پرسیار ئەوەیە بۆ هەسەدە بە ڕاگرتنی شەڕ ڕازییە بەڵام بە ڕێکەوتنەکە ناڕازی، ئەی مەبەستی چیە لە ڕاگرتنی شەڕ؟ دەکرێت مەبەستەکانی هەسەدە لە ڕاگرتنی شەڕ لەم خاڵانە کۆبکرێنەوە: یەکەم، هەسەدە دەتوانێت بە قازانجی خۆی کەڵک لەو پێنج ڕۆژەی ڕاگرتنی شەڕ وەربگرێت بۆ دووبارە خۆڕێکخستنەوەو پلاندانان. ئەگەر ئەوە بەبیر خۆمان بێنینەوە کە ئەمریکییەکان زۆر کتوپڕ پشتیان لە ڕۆژاڤا کردو تورکیاش زۆر خێرا هێرشی کرد، ئەمەش وایکرد کە هەسەدە ئامادەکاریی تەواوی بۆ شەڕەکە وەک پێویست نەکردبێ، بۆیە دەکرێت بڵێین بۆ هەسەدە ئەم پێنج ڕۆژە زۆر پێویستە. دووەم، هەسەدە لەوانەیە بیەوێت کات بکڕێت تاوەکو هێزەکانی سوریاو ڕوسیا دەگەنە ناوچەکە لەسەر سنوری تورکیا-سوریا، ئەوکات بەرگریکردنو شەڕکردن لەگەڵ تورکیا بۆ هەسەدە ئاسانتر دەبێت ئەویش بە مسۆگەرکردنی پشتیوانی ڕوسیاو سوریا. سێیەم، هەسەدە دەیەوێت پێكهاتنەکانی لەگەڵ سوریا و ڕوسیا لە بەیاننامەیەک بگەیەنێتە هاوپەیمانیەکی تۆکمەترو هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانیان دروستبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی تورکیا، لەبەر هێرشەکانی تورکیاو کتوپڕی پێکهاتنەکان هەسەدەو لایەنەکانی دیکە تا ئێستا نەپڕژاونەتە سەر وردەکارییەکان، ئەم پێنج ڕۆژە لەوانەیە ئەو دەرفەتە بڕەخسێنێت. سێیەم، لەو پێنج ڕۆژە لەوانەیە هەسەدە تێگەیشتنو بەرچاو ڕونیەکی باشتری بۆ پێکهاتنەکانی لەگەڵ ڕوسیا و سوریا لەلا دروستبێت، بۆیە ڕەتکردنەوەو قەبوڵکردنی ڕێکەوتنەکە لەلایەن هەسەدە دەوەستێتە سەر ئەوەی کە داخۆ سوریاو ڕوسیا چەندە جدین لە پشتیوانیکردنی هەسەدە، ئەگەرنا لەوانەیە ڕازیبیێت بە ڕێکەوتنەکە. چوارەم، هەسەدە لە ماوەی ئەو پێنج ڕۆژە ئەوەشی بۆ ڕوندەبێتەوە کە داخۆ پۆتین لە دانیشتنە چاوەڕوانکراوەکەی ٢٢ی ئەم مانگە لەگەڵ ئەردۆگان لەسەر چی پێکدێت. ڕوسیا هەڵوێستی توند بێت ئەوە هەسەدەش هەڵوێستی توند دەبێت، پێچەوانەکەشی لەوانەیە ڕاستبێت. هەرچۆنێک بێت، من وای بۆ دەچم دەکرێت تەواو هەڵەبم، بەڵام ڕازی بوون بەم ڕێکەوتنە بەم شێوەیەی کە تورکیا تەفسیری دەکات بێجگە لە پاراستنی ژیانی شەڕڤانانو ڕاگرتنی ئاوارەبوونی کوردانی ڕۆژاڤا هیچ قازانجێکی دیکەی بۆ کورد نیە. خۆ ئەگەر ناوچەی ئارامیش وەک هەسەدە تەفسیری دەکات تەنیا ئەو ١٠٠ کیلۆمەترەی نێوان سەرێ کانیو گرێ سپی بگرێتەوە ئەوە بە ڕای من ڕێکەوتنەکە لە قازانجی کوردیش نەبێت لە زەرەری نیە.
ئاراس فهتاح رێككهوتنهكهی نێوان ئهمریكا و توركیا، ڕێككهوتنی نێوان ترامپ و ئهدرۆگانه بۆ ڕزگاربوونی ههر یهكهیان لهو قهیرانه گهوره و قووڵانهی كه پێگهی ههر یهكهیانی به شێواز و قووڵایی جیاواز له ناوهوه دهرهوهدا لهقكردووه. ههردوو سهرۆكهكه، ترامپ و ئهردۆگان، له قهیرانێكی گهورهی ناوخۆیی سیاسیی و نێونهتهوهیی ئهخلاقییدا دهژین، چونكه ڕای گشتیی جیهانیی به توندی ئاگربارانی سیاسهته تهعهسوفییهكانیانی له رۆژئاوای كوردستاندا كردووه. هاوكات ئهم ڕێككهوتنه ههوڵێكه به ئاراستهی ڕزگاركردنی پهیوهندیی توركیا به رێكخراوی ناتۆشهوه، چونكه پهیوهندی ئهم دوو سهرۆكه پۆپۆلیسته خهریك بوو سهری ناتۆش بخوات. رێككهوتنهكه جگه له ئهردۆگان و ترامپ دڵی هیچ یهكێكی تری له گهمهكهره سهرهكییهكان خۆشنهكردووه، وهكو ترامپ له تویتێكدا بانگهشهی دهكات. لهم رێككهوتنهدا جگه له ههردوو بهرهی ئهمریكیی و توركیی، ئیمزای هیچ بكهرێكی سیاسیی و دهوڵهتێكی تری بهسهرهوه نییه. لهم ڕێككهوتنهدا ترامپ و ئهردۆگان ئیملای داهاتووی رۆژئاوای كوردستان و سنووری باكووری سوریا بهتهنها دهكهن. بۆیه „بهڕێكهوت“ و دهقیق له كۆتارۆژی١٢٠ سهعاتییهكهی كه ئهمریكا و توركیا بۆ جێبهجێكردنی ڕێككهوتنهكهیان دایانناوه، قهیسهره نوێكهی ڕوسیا، پوتین، سوڵتانهكهی توركیای بۆ رۆژی سێشهممهی داهاتوو داوهتكردووه، بۆئهوهی له شاری سۆتشی لهسهر دهریای ڕهش، وتووێژ لهسهر دۆخی ڕهشی سوریا و هێرشه سهربازییهكهی توركیا بكهن. پێدهچێت پوتین دهیهوێت وهڵامی ئهو پرسیارهی دهستكهوێت ئایا ئهم رێككهوتنه چهنده دژ به رێككهوتنهكهی نێوان ههسهده و دهوڵهتی سوریایه كه به سهرپهرشتیی روسیا ئامادهكرا؟ چۆنیش دهتوانرێت سهروهریی دهوڵهتی سووریی لهناو ئهم رێككهوتنهدا بپارێزرێت كه بهمانای پاراستنی بهرژهوهندییه ستراتیژییهكانی روسیا دێت. رێككهوتنهكان هێشتا كۆتاییان نههاتووه، چونكه واقیعی ئاڵۆزی سیاسیی له سوریا ئهوهمان پێدهڵێت كه دڵخۆشكردنی دڵی سهرۆكێك یان دووان، مانای دڵخۆشبوونی ههموو هێز و سهرۆكهكانی تر ناگهیهنێت.
د. ئیسماعیل نامیق بەڕێز مەزڵوم كۆبانی بەڕێز صالح موسلیم بەڕێزان سەرجەم بەرپرسانی سەربازی ومەدەنی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر سڵاو، ئەزانم لەئێستادا بەكاتێكی سەخت ودژواردا تێدەپەڕن، بەهۆی ئەو دەستدرێژیە ناڕەوایەی دەوڵەتی تورك وچەتەكانی كە بۆ پاكتاوكردن وسڕینەوەتان دەستیان پێكردوە، وە لەئەزموونی سیاسی وسەربازی وحیكمەتی بڕیاردانتان دڵنیام، كە بڕیارێك نادەن، یان هەنگاوێك نانێن، دژ بەگەلی خۆ، بۆیە پێویستتان بەهیچ رێنمایی وئاراستەكردنێك نیە، ئەركی ئێمەش تەنها پشتگیریكردن وهاوكاریكردنتانە. بەڵام ئامان بیرتان نەچێت، لەئێستاوە بەڵێن بەخۆتان وگەلی خۆ بدەن، دوای تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە دژوارە و دروستكردنی قەوارە وئیدارەی خۆتان، قەت بیر لەوە مەكەنەوە، بەبیانوی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی لەدەسەڵاتدا بۆ هەمیشەیی بمێننەوە. ئەم خەباتە پیرۆزەتان هەرگیز بەخەڵكی مەفرۆشنەوە، چونكە ئێوە ئەو كاتە بەجوانی وگەورەیی دەمێننەوە كە بەهای مادی ودارایی لەبەرامبەر خەباتەكەتاندا وەرناگرن، ئەو دەمە جێگەی شانازین، كە منەت بەسەر خەڵكیدا ناكەن ونابن بەبەڵا بەسەریانەوە. ئێوە دوای قۆناغی شەڕ ودەستپێكردنی ئیدارەی مەدەنی، بەبیانوی خزمەتكردن لەدەسەڵاتدا مەمێننەوە، چونكە ئێوە گەورەترین خزمەتتان كردوە، ئیتر پێویستە باشترین خزمەت بكرێن، هەرمانەوەیەكتان لەدەسەڵاتدا لەقۆناغی ئیدارەی مەدەنیدا بێگومان زیان بەم خەباتە پیرۆزەتان دەگەیەنێت. بەڕێزان، تكاتان لێدەكەم لەدوای قۆناغی شەڕ قەت بیر لەوە مەكەنەوە كۆمپانیا وڤێلا وباخ وریزە ئۆتۆمبیل وپاسەوان و هێزی سەربازی تایبەت بەخۆتان هەبێت، چونكە ئەوانە نەك زیان بەخۆتان، بەڵكو زیان بەروحی شۆڕگێڕی ونیشتمانپەروەری خەڵك دەگەیەنن ولەگۆڕی دەنێن. مەڵێن دۆخی مەترسیدارمان تێپەڕاند ودۆستەكانمان دەمانپارێزن وپێویستمان بەخەڵك نەماوە، دڵنیابن ئەگەر ئیرادە وخۆڕاگری خەڵك نەبێت كەس ناتوانێت بتانپارێزێت، ئەگەر خەڵكیش بەدڵ وبەگیان لەگەڵتاندا بێت، پارێزراو دەبن. دڵنیاشبن تا كورد بڕیاریدابێت بەكوردبوون بمێنێتەوە، خەباتی چەكداری پێداویستیەكی ژیانیە بۆمانەوەی. خوشك وبرایان، هیچ كات بیر لەوە مەكەنەوە، كوڕ وكچەكانتان بنێرنە خۆشترین وڵاتانی جیهان، یان بیانێرن بۆ باشترین زانكۆكانی جیهان لەپارەی میللەت بڕوانامە بەدەستبهێنن، هەروەها رێگە خۆش مەكەن بۆ كوڕ وكچەكانتان تا بەهۆی خەباتی ئێوەوە ببن بەسەرمایەدار، یان پشتاو پشت دەسەڵاتیان بۆ بگوێزرێتەوە، چونكە ئەگەر ئەمەتان كرد، ئیتر ناتوانن خەبات وماندوبونتان بەخەڵكی بفرۆشنەوە، ئەو كات میللەت مافی خۆی دەبێت پێتان بڵێت، ئێوە خەباتتان بۆ خۆتان وخێزانتان كرد وپاداشتەكەیتان بەزیادەوە وەرگرتووە، چیتر باسی مەكەن بۆمان. نابێت ئەوە لەبیر بكەن، كە هەزاران كچی جوان دەستبەرداری مێینەتی خۆیان بوون ووازیان لەهەموو ناز وناسكیەك هێناوە، بەشەرەف وكەرامەتی خۆیان ئامادەن لەبەرامبەر سوپای بێ بەزەیی وتورك وكۆمەڵێك چەتەی دڕندە پارێزگاری لەمیللەتەكەیان بكەن. ئەو هەزاران كوڕە جوانە فەرامۆش مەكەن، كەژیانی گەنجێتی وخوێندن وخۆشی ژیان دەكەن بەقوربانی گەلەكەیان. لەقۆناغی ئیدارەی مەدەنیدا ئەم شەڕڤانە پاڵەوانانە هەمویان كارتی دەستەبەری ژیانیان بۆ بكرێت وهەموو پێداویستیەكانی ژیانیان بۆ فەراهەمبكرێت ولەفەرمانگەكاندا سڵاوی سەربازیان بۆ بكرێت وبەڕێزەوە ئیش وكارەكانیان بۆ جێبەجێ بكرێت. شەهیدەكانتان بكەنە تاجی سەرتان، غەمباری وجەرگ سوتاوی كەس وكاریان بەكەم مەزانن، دەبێت كاری لەپێشینەتان، دڵدانەوەو تەعویزكردنەوەی كوڕ وكچی ئەو شەڕڤانانە بێت، كەباوك ودایكیان شەهید بوونە، رێزی تەواویش لەو باوك ودایكانە بگرن كە كوڕ وكچە شەڕڤانەكانیان داری ئازادی رۆژاڤا بەخوێنی خۆیان ئاو دەدەن. دەستم بەدامێنتان ناو وخوێنی شەهیدەكان مەكەن بەبابەتی داڕشتن وشیعرو شانامەی درۆ، كۆڕ وكۆبونەوە حیزبیەكانی خۆتانی پێ جۆش بدەن. ئەزانن لەدەستدانی ئەندامێكی جەستە، چەند بەئازار وپڕ سوێیە بۆ مرَوڤـــ، ئەوانەی ئەندامەكانی جەستەیان لەدەستئەدەن، ئەبێ زۆر وریا بن، پیویستیان بەمامەڵە وبایەخ پێدانێكی زۆر تایبەتە، نەكەن تكایە نەكەن، پشت گوێیان بخەن وبیاندەنە دەستی غەدری زەمەن، ئەمانە دەبێت ئێوە بڕۆنە بەردەم ماڵەكانیان وسڵاوی سەربازیان بۆ بكەن وبەردەوام بەدەمیانەوە بن، چیان پێویست بوو بۆیان بكەن. ئاگاداربن، ئەو خەڵكەی ئاوارە دەبن وماڵ وسەروەتیان دەسوتێ یان تاڵاندەكرێت، لەبەر ئەوەیە بەژیانی ژێر دەستی داگیركەر رازی نین، ئەگەر باشیش بێت، بۆیە دەبێت زۆر گرنگی بەم بابەتە بدەن وژیانێكی شایستەتریان بۆ دابین بكەن، تا پەشیمان نەبن لەئێستاو خۆزگە بۆ رابردوو نەخوازن. ئەبێ هەستتان بەوە كردبێت، بیركردنەوەو پێدوایستی خەڵك لەقۆناغی ئیدارەی مەدەنیدا جیاواز دەبێت لەبیركردنەوەو پێداویستی قۆناغی ئێستا، ئەو كات داوای دادپەروەری وئازادی ودیموكراسی وفرە رەنگیتان لێدەكەن، ئەبێ خۆتان بۆ ئەو قۆناغە ئامادە بكەن. دەستتان خۆش بێت نەتانهێشتوە، دوبەرەكی بكەوێتە نێو هێزە چەكدارەكانتانەوە، وە كارێكی باشتان كردووە نەتانهێشتووە هێزی سەر بەم لاو لا لەڕۆژاڤادا دروست بێت، بەڵام ئازیزان دەبێت ئەوە بەهەند وەربگرن، كەهێزە سەربازیەكەتان هێزێكی دامەزراوەیی بێت، پارێزگاری لەهەموو تاكێكی رۆژاڤا بكات وهێزی ئەم پارت وئەو پارت نەبێت، خۆی بەدور بگرێت لەململانێی سیاسی، وبەیەك ئاست لەهەموو هاووڵاتی وپارتێكی سیاسی نزیك بێت. ئازیزان، ئەگەر بەمێژووی خەباتی چەكداری كوردستانی باشوردا ( هەرێمی كوردستان ) بچنەوە، دەتوانن سەدان وهەزاران داستانی كۆبانێ وسەرێكانی ئاسای تێدا بدۆزنەوە، بەڵام دڵنیابن ئێستا لەتوانای كوردی باشوردا نیە، داستانێكی هاوشێوەی ئەوانە بنوسێتەوە، هۆكاری ئەمەش ئازایەتی نەوەی رابردو وترسنۆكی نەوەی ئێستا نیە، بەڵكو تاكە هۆكار خراپی وفەشەلی ئیدارەی مەدەنی پارتە دەسەڵاتدارەكانە، چونكە لەئاستی مەزنی ئەو خەبات وخوێنەدا نەبوو كەلەپێناویدا بەختكرا، خراپی ئەم ئیدارەیەش روحی شۆڕشگێڕی ونیشتمانپەروەری تەواو لاواز كردوە. روداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 وپەرچەكرداری خەڵك لەو كاتەدا باشترین گەواهیدەری ئەم راستیەن. ئەوەش بزانن خەڵكی هەرێمی كوردستان ئەوەندەی ئێستا بۆ رۆژاڤا بەپەرۆشن، لەساڵی 2017 بۆ كەركوك وناوچە جێناكۆكەكان بەپەرۆش نەبوون، چونكە ئەزمونی ئێوە لەبەڕیوەبردندا تاقینەكراوەتەوە، بەڵام لەهەرێمی كوردستاندا ئەزمونی 27 ساڵەی حوكمڕانی سەركەوتوو نەبووە. بەكورتی دەمەوێت پێتان بڵیم، ژیریە ئەگەر سود لەكەموكوڕیەكانی باشور وەربگرن، بۆ ئەوەی رۆژاڤا زوو خۆری شۆڕگێڕی ونیشتمانپەروەری لێ ئاوا نەبێت. خوشك وبرایانی رێزدار، لەكۆتاییدا ماوەتەوە بڵێم، ئەم قۆناغە سەخت ودژوارە تێدەپەڕێنن، بەرهەمی خەباتتان دەچننەوە، رەنگە ئەوەی بەدەستی دەهێنن دڵخوازی ئێوە وهیچ كوردێك نەبێت، بەڵام دڵنیام رەورەوەی خەباتی ئێوە بەرەو پێشەوە دەڕوات، هەرگیزا وهەرگیز ناگەڕینەوە دۆخی پێش ساڵی 2011، گومان دەبەم دۆخێكی هاوشێوەی هەرێمی كوردستانی- عێراقتان بۆ دروست ببێت، ئەمەش رادەوەستێت لەسەر ئەو حیكمەت وژیری وسەلیقە سیاسیەی كە لێتان چاوەڕوان دەكرێت لەهەڵنانی هەنگاو بڕیارەكانتاندا. بۆیە داواكارم، بەرهەمی خەباتتان هەرچیەك وهەرچۆنێك بێت، ئەم ووشانە لەیادتان بێت ولێمەگەڕێن لەزاكیرەتاندا بسڕێنەوە. بژی كورد، سەركەوێ رۆژاڤا. هەر شاد وسەرفرازبن. د. اسماعیل نامق 17/ 10/ 2019
ئازاد جندیانی دەوڵەتی عیراق ، بە هاوكاری و پشتگیریی پایتەخەتەكانی داگیركەرانی تری كوردستان (ئەنقەرە، تاران و دیمەشق) و بە چراسەوزە هەڵگیرساوەكانی (ئەمریكا، برۆكسل، لەندەن، ناتۆ، مۆسكۆ، پێژین و پایتەختەكانی تری عەرەبیش) ڕۆژی 16 ئۆكتۆبەری 2017 یان كردە ڕۆژی سزادان و هێرشكردنە سەر كوردستان، كە لە دەروازەی سیاسی و هەستی نەتەوەییماندا، لە کەرکووک دەستیان پێ كرد ـ هەرچەندە ڕوونە كە ئەوەی ئەو ڕۆژە ڕووی دا بەهاوكاریی خائینانەی گرووپێكی ناو حزبێكی گرنگی كوردستان بوو، كە چاوەڕوانی تری لێ ئەكرا. تا ئێستاش لەناوخۆی ئەو حزبەدا مشتومڕی ئەوە كۆتایی پێ نەهاتووە، ئەوە خیانەت، یان كاڵفامی یاخۆ جیبەجێكردنی ئەمری دەوڵەتێكی هاوسێی كوردستان بوو، بەڵام ئەوەی لەبەرچاوان ڕوونە ئەوەیە كە ئەو گرووپە پاداشت كران، نەك سزا بدرێن. باسەكەم ئەوە نییە و تەنیا مەبەستم بوو ڕاگوزەرانەش بێ ئاماژەیەك بە ڕۆڵی ئەو گرووپە و خیانەتەكەیان بدەم . دەنا مەبەستم نییە دەرفەت بۆ ئەو گرووپە و میدیاو میدیاكارانیان بڕەخسێنم كە بكەونەوە پیاهەڵدانی خۆیان و شانازی بەخۆوەكردنیان. لەم نووسینەم، كە لە سێیەم ساڵەی هێرشی سوپا و حەشدی عیراقە بۆ سەر كوردستانی باشوور و هاوكاتیشە لەگەڵ هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و گەڕانەوەی سوپای سووریا بۆ ناوچەكانی ئەو بەشەی كوردستان، هەرچەندە هەر لە سەرەتاوە دەوڵەتی سووریا لەناو پایتەختی ڕۆژئاوا (قامشلو)دا ماوەتەوە . بەهۆی ئەو دوو بۆنەیەوە كورد لە هەر شوێنێكی نیشتمانە داگیركراوەكەی و لە دیاسپۆڕاشدا بەقووڵی برینداری دووبارەبوونەوەی غەدرو خیانەتە. بۆیە بە پێویستم زانی بەراوردێك لەوبارەوە بكەم، بەڵكوو چیتر خەڵكی كوردستان چەواشە نەكرێ. لە باشووردا، بەشێوەیەكی فەرمی و لە دامەزراوەی ڕێپێدراو (پەرلەمان) بڕیار لەسەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی درا، هەموو حزبەكان و نەتەوە و ئایینەكانی كوردستان لە بڕیاردان لەسەری بەشدار بوون و دواجار ڕیفراندۆم بە سەركەوتوویی ئەنجام درا . ئەمریكا و ئەوروپا و ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و زۆر وڵاتی تریش پشتیان كردە هەموو ئەو پرنسیپانەیان، كە نزیك بە سەدەیەكە گوێی دنیایان لێ پڕ كردووە و مەزنی خۆیان و دەوڵەتەكانیان لە ڕوانگەی ئەو پرنسیپانەوە نماییش كردووە (ئەڵەبەتە لەپاڵ ئابووریی بەهێز و دەستی كوشندەی سوپا بەهێزەكانیان). دواتر كە هێرش كرایە سەر كوردستان و سنوور و فڕۆكەخانەكان داخران و گەمارۆی ئابووری و بازرگانی و دەیان ئیجرائاتی نامرۆڤانەمان بەرامبەر كرا، بیانووی داگیركەران و هاوپشتەكانیان لە زلهێزە جیهانییەكان و ناوچەییەكان ئەوە بوو كە ئێمە بۆمان نییە سەربەخۆ بین، چونكە بەرژەوەندیی زلهێزەكان و داگیركەران لەوەدایە ئێمەی كورد هەر داگیركرا و كۆیلەی ئەو چوار پایتەختە بین كە ناوەندێكی گرنگی بەرژەوەندییەكانی پایتەختە زلەكانی دنیاش پێك ئەهێنن. بە هەرحاڵ ئەو وڵاتانە چۆن هێرش و خیانەتكردن لە كورد پاسا و ئەدەن و گوتاری سیاسیی خۆیان چۆن بەبازاڕ ئەكەن، كە بۆیان ئەكرێ و شەرم لە گوتاری پڕ لە عەیب وخیانەتی خۆیان ناكەن، چونكە زلهێزی دنیا یان زلهێزی ناوچەیین، بەڵام دەستبەجێ هەندی لایەن و میدیا و نووسەری كوردستان كەوتنە خۆیان تا بە كۆنەقین و تەنیا بۆ ئەوەی بە حسابی خۆیان شكست بە ڕێبەرانی ڕیفراندۆم و نووسەر و میدیاكارانی بێنن و بە نیازی خۆیان شەرمەزاری مێژوومان بكەن، قەوانی پایتەختە داگیركەر و پایتەخەتە غەدارەكانی دنیایان لێ دەدایەوە. هەموومان قسەی ئەو بەرەیەمان لەبیرە، كە ئێستاش هەر ئەڵێنەوە و بەردەوام مشتوماڵی ئەوە دەكەن كە ئێمە ڕیفراندۆممان كردووە بۆیە لەشكركێشیمان كرایە سەر و وەك دەگوترێ سەدا پەنجا و یەكی باشوورمان لەدەست داوە، دەگوترا و دەگوترێ كە قسەی ئەمریكامان شكاند و كوفری سیاسیمان كرد بۆیە برسی كراین و گەمارۆ دراین . دەیانگوت ئابووریی سەربەخۆمان ڕاگەیاند و نەوتمان دەرهێنا و ناردمانە دەرەوە و فرۆشتمان، بۆیە شایستەی ئەو سزایانە بووین. دەیانگوت سەركردەی یەكەمی ڕیفراندۆم بۆ پێگەی خۆی ڕیفراندۆمی كرد و پەنجەی ڕاوەشاند، بۆیە هاتنە سەرمان و چیان پێ كرا كردیان. دەیانگوت و ئدەیانگوت، خەڵكی ئازاردراو و برسیكراوی كوردستانیش نەك لەبەر ڕاستیی بیانووەكانی بەرەی دژەسەرەبەخۆیی، بەڵكوو لەبەر ئاسەواری برسیكردن و گەمارۆدان و ترساندن بە حەشدی شەعبی و بە چەكی پێشكەوتووی ئەمریكی و بگرە بەو ترسی جینۆسایدەی كە لە یادەوەریی خەڵكی كوردستاندا هەمیشە ئامادەگیی هەیە، بەتایبەت كە چوار وڵاتی زلهێزی ناوچەیی داگیركەر و نەتەوەیەكگرتووەكان و پایتەختە گرنگە چاوپۆشەكانی دنیا، ڕەدووی ئەو پاساوانە كەوتن كە دژەسەربەخۆكانی ناوخۆ لە دەیان كەناڵی میدیاییەوە بانگەشەیان بۆ دەكرد. گریمان باشوور و سەركردەكانی نانی شوانی ئەم جیهانەیان خوارد و سواری سەری خۆیان بوون و وتیان ئێمە سەربەخۆییمان ئەوێ، بۆیە بە قسەی دژە سەربەخۆییەكانی ناوخۆ ئەوانەی هێرشیان كرد، ئەوانەی لەپشت هێرشەكەوە بوون، ئەوانەی چاویان لە هێرشەكە پۆشی، ئەوانەی برسییان كردین، ئەوانەی تا سەر ئێسقان گەلەكەمانیان ترسان، ئەوانەی بەردەوام ئەنفال و كیمیاباران و جینۆسایدیان ئەخستینەوە بەرچاو و یادەوەریان بەو كارەساتانە پڕ دەكردینەوە، بە تایبەت ئەوانەش كە دەیانویست پەت بخەنە ملمان و پەلكێشی بەردەمی بارەگای سوڵتانەكانی بەغدامان كەن، ئەوانە پێیان دەگوتین و ئێستاش بەردەوام پێمان دەڵێن: ئەها ئەگەر ئێمە نەبین و ئێوەش كۆیلە و گوێ لەمستی قسە و فەرمان و بەرژەوەندییەكانمان نەبن، ئەوە گورگەكان دەتانخۆن و ئێمەش پێدەكەنین، وەك ئەوەی كۆنە پادشاكان و ئیمپراتۆرەكان لە بەرزاییەكەوە و بە لووتبەرزی و شانازی و كەیف و سەفاوە، تەماشای شانۆی ڕاوی مامزەكانیان دەكرد كە چۆن تانجیەكان و تیروكەوان و ئامرازەكانی تری كوشتن، كە دابوویانە دەست مرۆڤە تانجیەكان، یان ڕاستتر بڵێم مرۆڤە گورگەكان تا ئاسكە نازدارەكانی خوا هەلاهەلا بكەن و بكوژن. دەی با بەراوردێك بكەین لەنێوان ئەوسای باشوور (16 ی ئۆكتۆبەری 2017 ) و ئێستای ڕۆژاوا(13ی ئۆكتۆبەری 2019). یەكەم: تیۆر و فیكر و فەلسەفەی سیاسیی ڕێبەرایەتی و حوكمڕانیی ڕۆژاوا لەسەر سەربەخۆیی و جیابوونەوە بنیات نەنراوە و ئەمەش نە تاكتیكە و نە شاراوە، بەڵكوو لە دووتوێی تیۆری شارستانیەتی دیموكراتی ئۆجەلانەوە سەرچاوەی گرتووە، كە بوونی دەوڵەت – نەتەوە ڕەت ئەكاتەوە، بەو مانایەی كە سەربەخۆیی نەتەوەیی دان پیانانێ. بۆیە ئەزموونی رۆژئاوا هەڕەشە نییە بۆ سەر یەكپارچەیی خاك و دەوڵەت و سەروەریی سووریا. ئەی كەوایە بۆچی نەك هەر توركیا بەڵكوو ئەمریك او روسیاش دژی ئەزموونەكەیان ئەوەستنەوە، ئایا ئەمە دووڕوویی و درۆی ئەو وڵاتانە نییە كە هەمیشە بۆ سەروەری و یەكپارچەیی خاك و دەوڵەتەكان دەگرین و ئامادەن هەر لەبەر ئەوە كارەساتی گەورە بەسەر گەلانی تردا بێنن. لێرەدا جێی خۆیەتی پرسیارێكیش لە دژە سەربەخۆییەكانی باشوور بكەین: ڕۆژئاوا نانی شوانی نەخوارد، دژی ویستی ئەمریكا نەوەستایەوە، داوای دەوڵەتی سەربەخۆی نەكرد و تێزی بەڕێوەبردنی خۆسەریی هێنایە ئاراوە و پراكتیزەشی كرد، كە لە ئەدەبیاتی كلاسیكی فیكری سیاسیدا بە بەڕێوەبردنی خۆجێی (الادارە المحلیە) ناو دەبرێ. نەك هەر هێندە، كاتێك ئەمریكا كەوتە سات و سەودا لەگەڵ توركیا بۆ ئەوەی ڕێی چوونە پاڵ روسیای لێ بگیرێ، بێ ئەوەی ڕێبەرایەتیی ڕۆژئاوا یان قەندیل بەشدار بێ (ئەوەی تا ئێستا زانراوە) بۆ ڕەواندنەوەی هەستیاری و مەترسییەكانی ئاسایشی سنووری توركیا، ئەمریكا بەرنامەی پاشەكشەی سنوورداری بۆ هێزەكانی سووریای دیموكرات داڕشت، كە دەبوایە كورد خۆی سەنگەر و تونێلەكانی بەرگریش لەو پانتاییەدا تێك بدا. ڕێبەرایەتیی ڕۆژئاوا لە قسەی ئەمریكا دەرنەچوو هەر ئەوەی كرد كە ئەمریكا (ئەمری كرد) ئەڵبەتە ئەمریكا وەك سەركردەی هاوپەیمانی دژی داعش دەدوا و بڕیاری دەدا. دووەم: بەڕێوەبەری ڕۆژئاوا ئابووریی سەربەخۆی ڕانەگەیاند، بەڵكوو وەك جۆرێك ڕێككەوتن بیرەكانی نەوت و گازی لە دەسەڵاتی سووریا وەرگرت، بۆ ئەوەی نەكەوێتەوە دەستی داعش، ئەڵبەتە ئەمریكا بەوە ڕازی بوو، پێ ناچێ رووسیا و دیمەشقیش بێ ئاگا بووبن. دەی كەواتە بیانووی توركیا و ملدانی ئەمریكا بۆ سەندنەوەی بیرە نەوتەكان لەبەر چی بوو؟ هەرچەندە هێشتا دیار نییە چی و چەند بیرە نەوت، ئەمجارەیان لە ترسی توركیا ئەخرێنەوە ژێر دەستی سووریا. دیسانەوە ئەبێ لەو بەڕێزانەی باشوور كە دژی سەربەخۆیی ئابووری بوون و ئەوەشیان بە پاساوێكی مەنتقی ئەزانی بۆ هێرشی بەغدا بۆ سەر بیرە نەوتەكانی کەرکووک و چاوپۆشیی ئەمریكا و بەتایبەتیش بەریتانیا لەو كردەوەیە. ئەڵبەت تا ئێستاش بودجەی هەرێم و مووچەی كارمەندانی هەرێم لە 2014 ەوە نەچووەتەوە شوێنی خۆی و هێشتاش پرۆبەغداكانی كوردستان بە هێندێ میدیاكار و پەرلەمانتار و هی تریشەوە، بەرۆكی هەرێمیان بەرنەداوە و هەمیشە ئەوان مكوڕتر لە عەرەبەكان داوای ڕادەستكردنی دووسەدوپەنجا هەزار بەرمیلە نەوتەكەی هەرێم ئەكەن. هەموومان بیرمانە كە هێشتا لە بەغداوە تازە مووچەی یەكەم هاتبوو، ئەمانە دەهۆڵیان دەكوتا و كوردستانیانیان دەترساند و دەیانگوت: (هەر ئەم مووچەیە یان دوو مووچەی تر دەدرێ و ئەگەر نەوتەكە نەدەنەوە دەست سۆمۆ، ئەوا كوردستان بێ مووچە ئەبێتەوە). ئێستا ئەگەر بیرەنەوتەكانی ڕۆژئاوا بدرێنەوە دەست وەزارەتی نەوتی سووریا، خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا هیچ داهاتێكی ئەوتۆی نامێنێ تا خۆی پێ بەڕێوە ببات، ئەی كەواتا بۆ لەبەرچاوی ئەمریكاوە ڕۆژئاوای كوردستان وا سزا دەدرێ، خۆ ئەوێ نە سەربەخۆخوازە و نە خوازیاری ئابووریی سەربەخۆش بووە. سێیەم: كە ڕۆژئاوا بە رلە حەوت ڕۆژ كەوتە بەرهێرشێكی دڕندانەی توركیا و جهادییە كرێگرتەكان، ئەمریكا بەرلەوە بە چەند سەعاتێك ڕای گەیاند كە ئەو هێزەكانی ئەكشێنێتەوە و هەر واشی كرد. زۆربەی وڵاتان و میدیای سەرتاسەری دنیا ئەو ڕاگەیاندنەی ئەمریكایان بە پێكردنی چرای سەوز پێناسە كرد تا توركیا هێرش بكا. بینیمان توركیاش چی كرد و چۆنی كرد، هەڵبەتە روسیاش چرای سەوزی پێ كردبوو، بەڵام ئەوەی ئەمریكا چرا بەشەوقەكەی دەستپێكردنی شەڕەكە بوو، چونكە ئەو لە ناوچەكانی كوردستانی ڕۆژئاوا بوو نەك روسیا . ئەمەش بۆ ئەوە ناڵێم كە پاساو بۆ رووسیا بێنمەوە، چونكە روسیا لە عەفرینداهەمان دەوری شەرمەزارانەی ئێستای ئەمریكای بینی. ئەمریكا هەر بە كشانەوە و پێكردنی چرا سەوزەكەشەوە نەوەستا، بەڵكوو لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیشدا لەپاڵ روسیا و چین فیتۆی بەكارهێنا و ڕێگەی نەدا كە بڕیاری ڕاگرتن و كشانەوەی هێرشی توركیا دەربچێ. لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمریكاشمان تا ئەمڕۆش لەبەردەست و چاوانە كە چی ئەڵێ و چۆن ئەیڵێ. حەزەكەم ئەوە بڵێم كە من لێدوانە پەیتاپەیتاكانی ئێستا و پێشووتری ترامپ بە قسەی ناهەڵسەنگێنراو و ناهاوسەنگ نازانم و باسكردن و وەسفكردنی ئەو لێدوان و توێتانەی ترامپ بەوەی كە هی كەسێكی هاوسەنگ نییە، تێنەگەیشتنە لەو ستایلە لە دەوڵەتداری و بەڕێوەبردنی ململانێ ناوخۆیی و دەرەكییەكانی ئیدارەی ئێستای كۆشكی سپی و هاوكات پاساودانیشیەتی. بوارەكانی بەراورد یەكجار زۆرن، كە لە نووسینێكی ئاوا كورتدا هەر جێی ئەو بوارانە بووەوە كە ئاماژەم پێ دان. كۆی ئەو شتانەی وتم، بە هی زۆر لە نووسەری ناوخۆ و عەرەب و بیانیشەوە، ئەو دەرەنجامەمان پێ ئەڵێ كە: لە دیدی چوار پایتەختەكەوە كورد نەتەوەیەك نییە ڕێی پێ بدرێ بەوپەڕی ڕێوشوێنی دیموكراتیكیشەوە سەربەخۆ بێت، بگرە لە هێندێكیاندا، كورد شایستە نین وەك نەتەوە دانیشیان پیادا بنرێ، لە دیدی ئەمریكاشەوە دەركەوت كە كورد بلاكۆتەرێكی خۆجێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و هیچی تر نا. دوا قسەم ئەوەیە، كە ئەمریكا و روسیا و ناتۆ و نەتەوەیەكگرتووەكان، لە باشترین حاڵەتدا، كە لە وەختی قات و قڕی و لەناوبردندا هاوكارمان بن، ئەوەیە كە بۆیان دەكرێ و لەدەستیان دێت د، وەك ئێستای ڕووسیا دەیكات، ناوبژیوان بن و بە سەلامەتی، بەڵام بە زەلیلی و چاوشۆڕییەوە بمانبەنەوە بەردەرگای كۆشكی سوڵتانەكانی ئەنقەرە و تاران و بەغدا و دیمەشق، بەڵام هەرگیز تا سەر ئامادە نین لەبەردەم كۆشكەكانی خوێن لەو چوار پایتەختەدا گرەنتی بكەن، كە دوای ڕۆیشتنی ئەوان لە مەیدانی بەردەمی كۆشكی سوڵتانەكانی خوێندا لەسێدارە نەدرێین. لێرەوەیە دەبێ ئەوە بڵێم كە وەختێ ئەمریكا لە 2011 دا عیراقی جێ هێشت، ئێمەی كوردی بەناو هاوپەیمانیشی بۆ ڕۆژگارەكانی كارەساتی ئێستا جێی هێشتین. كورد دەبێ ئەوە لە خۆی بپرسێت: ئەرێ خۆبەدەستەوەدان ناوبژیوانی دەوێ؟
د.بەختیارشاوەیس ئەوەی لەڕۆژئاوا ڕوودەدا بەرامبەر بەکوردانی ئەوپارچەیەی کوردستان بەهۆی لەشکرکێشی سوپای داگیرکەری تورکیا لەکوشتن و برین و لەجینۆسایدی خەڵکی کوردستان. نەک بەتەنهائێمە، نەک هەر کوردانی هەموو سەرزەمین ، بەڵکو ویژدانی ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستانی دنیای دەرەوەی ڕاچەنیوەو چەند ڕۆژیکە خەوی لەهەموان تاساندوەو دەست بەدۆعا و بەوپەڕی ماتەم و حوزنەوە تابەیانی بەدیار هەواڵێکی خۆش بۆ منداڵ و ژن و پیرو پەککەوتەکانی کوردانی مەزڵومی ڕۆژئاوا ڕۆژ دەکەینەوە. دوای پێنج ڕۆژ لەدەستپێکردنی لەشکرکێشیەکەو لەناو ئەو شەڕە نابەرابەرەی کەلەنێوان سوپای تورکیا و شەڕڤانان هاتە ئاراوە، کە بەداخی زۆرەوە شەهیدبونی نزیکەی ۲۰۰ هاونیشتمانی و سەدان بریندار و ئاوارەبونی ۲۷۰ هەزار هاوڵاتی ڕۆژئاوای کوردستانی لێکەوتەوە. هەربۆیەلە۱۳ی ئۆکتۆبەر فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە مەزڵوم کۆبانی ڕێککەوتنی لەگەڵ سوپای سوریا ڕاگەیاندو وتی: لەنێوان ڕێککەوتن لەگەڵ سوریا و قڕکردنی گەلەکەمان بێگومان ژیانی گەلەکەمان هەڵدەبژێرین. ئەم دۆخە تراژیدیایەی کەئێستا لەڕۆژئاوا دەگوزەرێ، دەکرێ سوتفەیەکی سەیر بێت لەگەڵ ئەو ڕوداوانەی کە ۱٦ی ئۆکتۆبەری دوو ساڵ لەمەوبەر لەکەرکوک ڕویاندا،وەک مێژووی ڕۆژەکە بەتەنها سێ ڕۆژ جیاوازیان هەیە، بەڵام لەقوڵایدا و لەمامەڵەی ژیرانەی سەرکردە سەربازیەکانی ئەوکاتی کەرکوک و ئێستای ڕۆژئاوا زۆر لەیەک دەچن. پەندێک هەیە دەڵێ: هەندێک حەقیقەت هەیە تەنها بەتێپەربونی کات ڕون دەبێتەوە. ئەوەی کەلە۱٦ ی ئۆکتۆبەری کەرکوک ڕوویدا، هەمان سیاسەتێک بوو کە لە۱۳ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لەڕۆژئاوا ئەنجامدرا، بەڵام جیاوازیەکە ئەوەیەکەلەلای کەسانێک ئەوەی کەرکوک خیانەت و ئەمەی ڕۆژئاوا لەلای زۆرینە بڕیاری ژیرانەوشەرەفمەندانەو دڵنیام هەروایە. لەپەیوەندیدا بەم مناقەشە بەردەوامە بێئەنجامەوە، پێموایە بەهەمومان لەدووساڵی ڕابردوو نەمانتوانی وەک بڕیارەکەی مەزڵوم کۆبانێ حەقیەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ بۆ جەماوەر ڕوون بکەینەوە. مەزڵوم بەبڕیارە ژیرانەکەی هەربەتەنها مەزڵومیەتی کوردی لەڕۆژئاوا نەپاراست و کوردقڕانی دوورنەخستەوە، بەڵکو پەیامێکیشی دابەگوێی فس فس پاڵەوانەکانی ناوبەشێک لەکەناڵەکانی تەلەفزیۆنی خۆمان و پێی وتن ئیتر بوختان وچەواشەکاری و تەشهیرەکانتان بەوەی ۱٦ی ئۆکتۆبەر خیانەت بوە درۆیەکی گەورەیە.چونکە لەناوجەرگەی شەڕی نابەرابەر و لەم سەردەمەی تەکنەلۆجیاو پیلانگێڕی سەربازی دەوڵەتانی بەرژەوەندیخواز ، پاراستنی ژیانی گەل و ڕێگەگرتن لە ڕژانی پەنجەی منداڵێک گەورەترین دەسکەوت و شانازی یە. کەواتە جەنگاوەرانی ۱٦و۱۳ ئۆکتۆبەر لەباشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، حەقیقەتی سیاسەتی ژیرانەتان ئەمڕۆ لای خەڵک بەدەرکەوت، هەروەک دەزانم ڕۆژیکیش دێت کەخەڵاتی شانازی و مەدالیای سەربەرزیتان دەکرێتەگەردن. وەک ئەوەی پەشێوی شاعیر بۆمەزڵوم کۆبانێ نوسیوە؛ ئەمەی تۆ کردت هەرگیز فرۆشتن نیە، هەرگیز. بەڵکو ڕێگری بو لەسڕینەوەی نەژادی نەتەوەیەک. سوپاس، جەنگاوەر.سوپاس
کامەران مەنتک ههموو زلهیزیك دوو جۆر هێزی ههیه له ململانێكانیدا بهكاریدههێنێت، هێزی نهرم، كه ئهو پرهنسیپ و بیروباوهڕانهیه بهرزی دهكاتهوهو وهك ئامڕازێكی گرنگ لهشهڕدا بهكاریدههێنێت، لهگهڵ هێزی رهق، كه ئهو سوپاو چهك و تهقهمهنیانه دهگرێتهوه، كه لهبهردهستیدایه. زۆرجار بهرلهوهی هێزه رهقهكان رووبهرووی یهكتر ببنهوه، هێزی نهرم بهرهی دوژمنهكهی داگیركردووه!. ناپیلۆن بهر لهوهی بگاته ئهوروپا، پڕهنسیپهكانی شۆرشی فهرهنسی(دادپهروهری و برایهتی و یهكسانی) كۆمهڵگای ئهوروپی تهنیبوو، بۆیه هێزه رهقهكهی ناپلیۆن، واته سوپاكهی به ئاسانی توانی ئهو وڵاتانه داگیر بكات، كه نهك رووبهرووی نهبوونهوه، بگره پێشوازیشیان كرد!. پاشان بههۆی نهگونجانی هێزی نهرم و رهقی ناپیلۆن، واته ئهو كارانهی ئهنجامیان دهدا لهگهڵ ئهو پڕهنسیپانهی بهرزیان كردبووه، ئهو كهسانهی پێشوازیان له سوپاكهی ناپلیۆن كرد، ههر خۆیان لێی ههڵسانهوهو دهریانكرد!. ئهمریكا كاتێك هاته رۆژههڵاتی ناوهڕاست، دوای لێدانی ئێراق، كۆمهڵێك پڕهنسیپی سهرنج راكێشی بهرزركردبوهوه وهك ئازادی و مافی مرۆڤ و دادپهروهری كۆمهڵایهتی و ... هتد، ئهگهرچی مێژووی ئهمریكا وایكرد، زۆر له خهلكی هوشیار باوهڕ بهم دروشمانهی ئهمریكا نهكات، وهلێ لهگهڵ ئهمهشدا كاریگهری گهورهی خۆی لهسهر كۆمهڵگاكان ههبوو. له ماوهی بیست و ههشت ساڵی رابردوو بهردهوام هاوسهنگی نێوان هێزی نهرم (سۆفت پاوهرو) و هێزی رهقی(هارد پاوهر) ی ئهمریكی له لهنگیدا دابووه، واته رۆژ به رۆژ باوهڕكردن به ئهمریكا لاوازتر بووه. دهتوانین ههڵوێستی ئهمریكا بهرامبهر رۆژئاوای كوردستان وهك خاڵی ترۆپك و كۆتایی سۆفت پاوهری ئهمریكی ههژمار بكهین، دهسهڵاتی ئهمریكی نهك له جیهان، بگره له ناوهخۆی ئهمریكاش متمانهی له دهستدا، كه ئهمه خاڵی دهستپێكی كشانهوهو به كۆتاهاتنی راستهقینهی ئهمریكایه وهك تاكه هیزێكی جیهانی، چونكه له رووی هێزی رهقهوه ئهمریكا دوای ساڵی (2000) ورده ورده له كشانه دواوه دایه!. لهدهستدانی سۆفت پاوهر كاریگهریهكی ترسناكی لهسهر چارهنووسی هێزهكان ههیه، چونكه بنهمای دروست بوون و بههێزبوونی ههموو هێزهكانی تره. ئهوهی تا ئێستا توانیویهتی لهم بوارهدا یارمهتیهكی سۆفت پاوهری ئهمریكی بدات بۆ ئهوهی خۆی بگرێت، ئهوهیه هێزه ركابهرهكانی وهك روسیا و چین سۆفت پاوهریان زۆر لاوازهو هیچ ئهلتهرناتیڤێكی نوێیان بۆ كۆمهڵگای مرۆڤایهتی پێ نیه، بهڵكو كار لهسهر ههمان ئهو دروشمانه دهكهن، كه له قۆناغی شهری ساردا كاریان پێدهكرد!. ئهمریكا دوای ئهو ههنگاوهی بهرامبهر كورد له رۆژئاوای كوردستان، ههر ههڵوێستێكی تر بنوێنێت، تازه سۆفت پاوهرهكهی لهكهدار بووه، وهك ههندێك خهڵك به سادهیی دهڵێن ئهخلاقی ئهمریكا لهكهدار بوو، كه زۆر ئاستهنگه جارێكی تر كاریگهر بكرێتهوه. راسته لای ریالیسته نوێیهكان له سیاسهتدا مهسهلهی ئهخلاق هیچ شوێنێك ناگرێت، بهڵام ئهمه ههرگیز له بههای ئهوه كهم ناكاتهوه، كه ئهخلاق وهك فاكتهرێكی گرنگ، به تایبهتیش له دۆخه بهرچاو و ههستیارهكاندا رۆڵێكی گرنگ له پێكهاتهی هێزی نهرمدا دهگێڕێت، بۆیه كشانهوهی ئهمریكا له رۆژئاوای كوردستان، به تهنیای كشانهوهی سوپاو چهك و تهقهمهنیهكانی ئهمریكا نیه، بهڵكو كشانهوهو گهڕانه دواوهی بههاكانی ئهمریكی و سۆفت پاوهری ئهمریكایه.
هێڤیدار ئەحمەد بۆ 16ی ئوکتۆبەر روویدا؟ هەڵبەت ئێستا ناخۆشترین ووشە لایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یان دەتوانین بڵێن بەشێکی (یەکێتی) ووشەی (ئوکتۆبەرە)، چونکە هەر کاتێ باسی 16ی ئوکتۆبەر دەکەی یەکسەر دەمارییان دەگیرێ و نارەحەت دەبن. بێگۆمان خۆیان چاک دەزانن لەو رۆژەدا چییان کردووەو ئەگەر پێیان کرابوایا (16ی ئوکتۆبەرییان) لەنێو هەموو ئەدەبیاتی دنیادا لە نێوییان دەبرد. شوکر پێیان ناکرێ. برادەرانی یەکێتی ببورن، ئەوە مێژۆیەکە خۆم تییدا شاهیدم، تاوەکو پێم دەکرێ ئەو مێژۆیە بو خەڵکی خۆم وەک ئەمانەتێک باسی دەکەم کە لەو رۆژەدا چی روویدا؟. رووداوەکانی پێش 16ی ئوکتۆبەر... کاتی خۆی کە هەوڵی سەندنەوەی متمانەیان لە مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرا، جەنابی سەرۆک بارزانی، لە دۆکان بە مام جەلالی گوت "ئێمە لە کوبوونەوەی دوکان داوای سەندنەوەی متمانە ناکەین، بەڵام زەمینە خۆش دەکەین بو ئەوەی سەدر و نوجێفی و سەرکردەکانی عێراق لەو کوبوونەوەیە داوا بکەن، تووش وەکو سەرۆکی عێراق بڵێ ئەگەر ئەو هەنگاوە بهاوێژن منیش وەک سەرۆک کۆمار پاڵپشتیتان دەکەم" بەڵام کە کوبوونەوەکە کرا "پێش ئەوەی ئەوان داوا بکەن، جەنابی مام جەلال یەکسەر گوتی ئەگەر ئێوە داوایەکی وەها بکەن منیش پاڵپشتی ئێوە دەبم". کە کارەکە بو بەجددی، لە دوا ساتەکاندا مام جەلال پەشیمان بوو و لەو رۆژەوە کورد لە عێراق شکا. بەڵام ئەگەر سەریگرتبوایا، ئەوا بەحەیات لە عێراق کەس نەیدەوێرا بەرامبەر کورد هەڵە بکات، چونکە پێش مالیکی لەسەر داوای مام جەلال، جەنابی سەرۆک بارزانی، ئیبراهیم جەعفەری کە سەرۆک وەزیری عێراق بووم مام جەلالی ناڕەحەتکردبوو لایبرد، مالیکیش دەرکرابوایا، دەردەکەوت کە کوردن بڕیاردەدەن کێ دادەنن و کێ لایدەبن. بەڵام ئەو کارتە لەدەست کورد چوو. ئێدی هەموو رۆژێ سزای کوردییان دا تاوەکو بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان بڕدرا، کە هەموو کەس دەزانێ لەسەر داوای کێ بوو! ئەمەش وایکرد خەڵکی کوردستان بێر لە جیابوونەوە لە عێراق بکەن و ئیدی ئامادەنین زەلیل و بن دەستی قبووڵ بکەن. 25ی ئەیلوولی 2017 خەڵکی باشووری کوردستان دەنگیان بو جیابوونەوە لە عێراق دا، بڕیارێک بوو، یەک میسقال زەرەش هەڵەی تیدا نەبوو، زۆر بوێرانەبوو، ئاقلانەبوو. سەرۆک بارزانی، ئاڵای گشتپرسی گرتبووە دەست، هەموو دنیا هاتن بۆ ئەوەی بارزانی پەشێمان بکەن، هەڕەشەییانکرد، ئیغرای بارزانییان کرد، ویستییان بارزانی بوەستێنن، بەڵام هێز نەبوو ئەم پیاوە بوەستێنێ، چونکە ئیمانی بە گشتپرسی هەبوو بۆ میللەتەکەی کە نە خۆی و نە میللەتەکەی ئامادەنەبوون بە زەلیلی لەژێر دەستی بەغدا بژین. بارزانی و میللەتەکەی لە ئەنجامدانی بڕیارەکەی سەرکەوتن، گشتپرسی کرا. دەرکەوت هەمو رێگایەکی دیبلۆماسی لە دنیا بو وەستاندنی بارزانی شکستی هێنا. سەرۆک بارزانی لە دوا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی سیاسی حیزبە کوردستانییەکان گوتی "تکایە ئەگەر ئێوە لەگەڵ ئەنجامدانی گشتپرسی نەبن، لە دژیش نەوەستن". مانگێک لەسەر گشتپرسی نەرۆیشت، خەونی جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق بو چەندین ساڵ لەنێو برا. هیچ دەوڵەتێک جورئەتی نەکرد ئەو خەونە لەنێو ببات، تاوەکو کەڵێنێکی گەورەیان لەنێو هێزە کوردستانییەکانییان بینی کە ئەو کارەیان بوو بکەن، کەڵێنەکەش (بەشێک بوو لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) نەک هەموو یەکێتی. یەکێتی لەگەڵ بەغدا، بریتانیا، ئێران رێککەت کە هێرشی بکەنە سەر پێشمەرگە لە کەرکووک و شنگاڵ و مەخموور و دەرسێک بدەن بە پارتی بەحەیات جورئەتی ئەوە نەکات جارێکی دیکە باسی دروستکردنی کیانێک بکات بو خەلکی هەرێمی کوردستان! بەڵێ یەکێتی ئەوەی کرد، کوردستانی بو چەند تەنەکەیەکی نەوتی فرۆشت، دواتر نە تەنەکە نەوتەکە بویان ما، نە کەرکووک و نە دەسەڵاتەکەی و نە خەڵکەکەی. نە یەکێتیش ئەو (کاڵفامانەیان) سزادا کە جەنابی کاک کوسرەت ئەو وەسفەیان دایێ دوای خیانەتی 16ی ئوکتۆبەر. ئەوەی لە هەموو شتێک ناخۆشتر بو یەکێتی ئەوەبوو کە پێشمەرگە لە پردێ و سحێلا بە بێ هێزێ (پێشمەرگەی یەکێتی) سوپا و حەشدی شەعبی و راوێژکارەکانی ئێران و ئەمریکایان شکاند و داستانێکی مێژۆییان تۆمارکرد. چونکە دایاننابوو ئەمە ئەو کاتەیە کە کۆتای بە پارتی بهێنن و هەرێمی کوردستان هەمووی تەسلیمی حەشدی شەعبی بکەن!. بەڵام دوای 16ی ئوکتۆبەر بەغدا و تاران و ڵەندەن دەرگای خۆیان لەسەر ئەو بەشەی یەکێتییان داخست، وەک ئەوەی بڵێ "ئەوەی خیانەت لە خەبات و قوربانی گەلێکی هەڕەشە لێکراوی خۆی بکات، بو کەس ماڵ نییە و ماڵیش نابێ". لە هێتلەرییان پرسییەوە "کێ چنەترین کەسە لای تۆ؟ ئەویش وەڵامی دایەوە گوتی، ئەوانەبوون کە هاوکاری ئێمەیان کردووە بۆ داگیرکردنی وڵاتی خۆیان" دەیگێڕنەوە، کاتی خۆی سوپای ناپلیۆن پۆ نابرت ویستییان نەمسا داگیربکەن، قورابی زۆیان دا و تێدا سەرنەکەوتن، هەستان بەدوای کەڵێنێکدا دەگەران کە چۆن بتوانن دەست بەسەر ولاتی نەمسادا بگرن، فەرماندەی سەربازی سوپای نەمسا خۆی دەفرۆشێ و لەگەڵ فرەنسا رێککدەکەوێ و وڵاتی خۆی رادەستی فرەنسا دەکات. دوای لە حزۆری ناپلیۆن ئامادەدەبێ، کاتێ فەرماندەی سوپای فرەنسا پێ دەڵێ "ئەگەر هاوکاری ئەم فەرماندەی نەمسا نەبوایا، بە ئاسانی نەمانتوانی نەمسا داگیربکەین. ناپلیۆنیش هەر لە شوێنی خۆی کیسێک کە چەند دەرهەمی زێڕی تێیدا بوو فرێداتە بەردەم فەرماندە نەمساوییەکە کیسەکە بە ئەرزەوە دەخشێ تاوەکو دەگاتە بەردەستی. دەڵێ ئەوە دیاری تۆیە. فەرماندە نەمساوییەکەش دەڵێ دەمەوێ تەوقەیەک لەگەڵ جەنابی ناپلئۆن بکەم، ناپلیۆن پێ دەڵێ من دەستی خۆم ناخەمە نیو دەستی کەسێک کە خیانەتی لە وڵاتی خۆی کردبێ!". خو تێ دەگەین من چی دەڵێم؟
د. هادی عەلی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كادیر و ئەندامانی یەكگرتوو لەهەردوو ڕەهەندی ئیسلامی و نەتەوەییەوە نابێ لەخۆیان بەگومان بن ، لەوێستگە و ڕووداوە هەستیار و نەخوازراوەكاندا نابێ دوچاری شڵەژان و دڵەڕاوكێ ببنەوە، لە دەِربڕین و مامەڵە كردنیان لەگەڵ ڕووداوەكان دا نابێ توشی ناهاوسەنگی ببن. ـ لەڕەهەندی ئیسلامیەوە:- ـ ئاشكرایە كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەر لەسەرەتاوە داهێنەری پڕۆژەیەكی ئیسلامی كوردستانی میانڕەوانە و هاوچەرخ بوە ، لەسەر ئاستی تاك و كۆمەڵگە ئەزمونێكی نوێ و سەركەوتوی پێشكەش بەكۆمەڵگەی خۆی كردووە. ـ لەبواری ڕەتكردنەوەی هەموو شێوازەكانی توندڕەوی و توند و تیژی و تیرۆر و تۆقاندن بەناوی ئیسلامەوە پێشەنگ بوە و هۆكارێكی سەرەكی بوە لەدورخستنەوەی مەترسیەكانی تیرۆر لەكۆمەڵگەی كوردەواری و بەهێزكردنی سەقامگیری كۆمەڵایەتی لەم هەرێمەدا . ـ لەبواری پێكەوە ژیانی ئاشتیانەو یەكتر قبوڵ كردن و ڕێزگرتن لەفرەیی سیاسی لەفیكر و مومارەسە دا سەرمەشق بووە. ـ لەبواری ڕێزگرتن لەمافەكانی ئافرەت و بەشداریكردنی كارای ئافرەت لەژیانی گشتی و سیاسی دا داهێنەر بووە و تائێستاشی لەگەڵدابێت لەپێش هەموو ئاڕاستە فیكری و سیاسیەكانی تری ساحەكەوەیە. ـ لەڕەهەندی نەتەوەییەوە:- ـ هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە یەكگرتوو ئەو ڕاستیەی چەسپاندووە كە گەلی كورد مافی خۆیەتی وەك گەلانی تری جیهان و ناوچەكە خاوەنی قەوارەی سیاسی خۆی بێت و ئەندامێكی كارای ڕێكخراوە نێو نەتەوەییەكان بێت. ـ هەر لەو سۆنگەیەوە مامەڵەی دروستی لەگەڵ ئەزمونی سیاسی هەرێمی كوردستان كردووە ، لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم و عێڕاق و دەرەوەش هەمیشە ڕۆڵی هاوكار و پشتیوانیكردنی بێدرێغی هەبوە . ـ لە سەر ئاستی پارچەكانی تری كوردستان پشتگیری دۆزی رەوای گەلەكەمانی كردووە و پەیوەندی دوستانەو هاوسەنگی ڕاگرتووە لەگەڵ تێكرای لایەنە سیاسیەكانیاندا و ئەوەندەی پێی كرابێت هەوڵی داوە بۆ ئەوەی بە رَێگای سیاسی و دیموكراسی چارەسەری كێشەكانیان بكرێت. - لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا پێش رۆخانی رژێمی بەعس و دوای رۆخانیشی، لە هەر ویستگەیەكدا كە هاتبێتە پێش ، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەركی نیشتیمانی و نەتەوەیی خۆی ئەنجامداوە و هەوڵی داوە رۆڵی ئەرێنی خۆی هەبێت ئەگەر چی لەو پێناوە دا باجی گەورەشی دابێت. - ئیستاش كە ئەم كارەساتە نەخوازراوە رووی كردۆتە گەلەكەمان لە رۆژئاوا ، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك هەمیشە هەر لەسەرەتاوە وەك لایەنێكی كوردستانی ڕەسەن سەیری روداوەكە و دەرهاویشتنەكانی كردووە ، هیرشی سوپای توركیاو بە كارهێنانی هێز بە كارێكی ناڕەوا لە قەڵەم داوە و ئیدانەی كردووە و نیگەرانی خۆی دەڕبریوە بۆ ئەو نەهامەتی و وێرانكاری و ئاوارەبوونەی دووچاری خەلكی ئەو ناوچانە دەبێتەوە. هەر لەو میانەدا یەكگرتوو ڕایگەیاندووە كە گەلی كورد لەو بەشەی كوردستاندا مافی ڕەوای خۆیانە كە بە هەرشێوەیەك بیانەوێت گۆزارشت لە ئیرادە و ئیدارەی خۆیان بكەن . داوای لە حكومەتی توركیا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە كە هەرچی زووترە كۆتایی بەم هێرش و پەلاماردانە سەربازیە بهێنن و لەسەر مێزی گفتۆگۆ بە رێكاری سیاسی كێشە و ئالۆزیەكان چارەسەر بكەن. لە ئایندەشدا مامەڵەی دروست لەگەڵ پەرەسەندنەكاندا دەكات و هەڵویستی پێویست وەردەگرێت. لەو ڕوانگەیەوە جارێكی تر تەئكید دەكەینەوە كە یەكگرتووەكان نابێ لە وێستگەو روداوە هەستیارەكاندا چیتر توشی شڵەژان و دڵە راوكێ ببنەوە و نابێ لە خۆیان بە گۆمان بن. بەلكو پێویستە و شایستەی ئەوانە كە بە ئەو پەڕی متمانە بە خۆبوون و بەشێوەیەكی هاوسەنگ و لۆژیكیانە مامەڵە لەگەڵ روداوەكاندا بكەن و هەمیشە ڕاو سەرنجی پێویست و خوێندنەوەی تایبەت بەخۆیانیان لەبارەی ڕوداوەكانەوە هەبێ ، ئەم ڕەشە با و زریانەش كۆتایی دێت ، ستەمكاران لەناودەچن و میلەتان تەواونابن... (( ۆتِلْكَ الْأَیَّامُ نُدَاوِلُهَا بَیْنَ النَّاسِ ))
چیا عەباس هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا گرنگترین بابەتی سەنتەرەکانی سیاسەت و بریاردان و میدیاکانی جیهانە، لێکدانەوە و شێکردنەوە و چاوەروانی و هەڵسەنگاندنی جیاوازی بۆ دەکرێت، بێگومان ئەم بایەخە خەست و بەرفراوانە تەنها لە بەر خاتری کورد و پرسە رەواکانی نیە، کوردێکی بێ ئاگا لە هاوکێشەکانی دنیا بە بژاردەکردنی بەشێکی ئەم بایەخدانە دڵی خۆش دەبێت و ئارامیەکیش بە دەرونی هەڵچویدا دەبەخشێت، زۆربەی کورد رەشبینە و هەندێکی تر بە گومانەوە چاوەروانن. لەم کێشە ئالۆزەدا کە ئێستا بە خەستی یەخەی کوردی گرتوە قوڵایی مێژویی، نەتەوەیی، مەزهەبی و بەرژەوەندە جیاکانی ناوچەکە و دنیا رۆڵی هەستیاریان تێدا بینیوە ودەیبینن. رژێمەکانی تورکیا بەوەی ئەردۆگانیشەوە دژایەتیەکی توندی مافەکانی کوردیان کردوە و دەکرێت، بەڵام ناشێت هەڵسەنگاندن بۆ ئەم قەیرانە گەورەیە لەم ساتەدا و مامەڵەکردن لە گەڵیدا تەنها لەو روانگایەوە بکرێت، پێویستە ئێمەی کورد دان بەو راستیەدا بنێین کە دو تەرەفە سەرەکیەکەی ئەم شەر و دۆخە هاوکات بەشێکیشن لە هاوکێشەیەکی زۆر گەورە و ئاڵۆزی تریش. ئەم تێگەیشتنە تێرامان و کارنامەی کورد واقیعی و رۆشنتر و کاریگەرتر دەکەن. لە روانگای نیشتمانی و نەتەوەییەوە مافی رەوای کوردە بە هەمو رێگا و شێوازێک بەرگری لە خۆی و فەرمانرەوایی خۆی بکات، بەڵام هەمو دەزانین ئەمە بە تەنها دادی نادات. لە گەڵ سەرهەڵدانی بە ناو بەهاری عەرەبی و خەلافەتەکەی داعش سوریا بۆتە گۆرەپانی شەری سەختی درێژخایان و وڵاتێکی پارچە پارچە کراو. زلهێزەکانی دنیا و ناوچەکە، چەند وڵاتێکی عەرەبی و تورکیا و ئێران و بیانی، چەندین گروپ و کەسایەتی ئیسلامی تێرۆریست و هێزە لۆکاڵیەکانیش بە هێزی چەکدار و پارە و هەواڵگری لەو وڵاتەدا گەمەکانی خۆیان کردوە. لە مەقامی یەکەمدا ئێران و روسیا خۆیان بە پارێزەر و وەسی رژێمەکەی ئەسەد دەزانن، لەو بوارەشدا هیچ درێغیکیان نەکردوە، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە سەردەمی ئۆباماوە بونێکی بەهێزی سەربازیان لەو وڵاتە هەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش و سنوردارکردنی هەژمونی ئێران و روسیا لە ناوچەکە، وڵاتە عەرەبیەکانی سەرچاوەی تێرۆریزمی ئیسلامی بە گروپە چەکدارەکان و پارە هەوڵیان داوە بۆ تەسفیەی رق و کینەیەکی مێژویی و مەزهەبی لە گەڵ دەسەڵاتی شام. کوردی رۆژئاڤا لەو جەنجاڵ و گێژاو و دۆخە ئاڵۆز و بێسەروبەرەدا بە چەک و تفاقی سەرەتایی و دەرامەتێکی زۆر کەم توانیان سەرکەوتوانە دو ئەرکی گەورە جێبەجێ بکەن، روبەروبونەوەی خوێناوی داعش و گروپە جیهادیە بەکرێگیراوەکان تا روخاندنی خەلافەتەکەی داعش، هاوکاتیش بنیاتنانی ئەزمونێکی حوکمرانی سەردەمانە لە رۆژئاڤا. کورد لە بەشەکانی تری کوردستان، تایبەت هێزەکانی پێشمەرگەی باشور، هاریکاری و پشتیوانی خەباتی رۆژئاڤایان کردوە. بریارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی بە هەر هۆیەکەوە بێت بە واتای بەهێزترین پشتیوانی مەیدانی کورد لە رۆژئاڤا گۆرەپانەکی جێهێشت، بەو کارەش گلۆپی کەسکی بۆ ئەردۆگان و گروپە چەکدارە تێرۆریستەکانی هەڵکرد بۆ پەلاماردانی رۆژئاڤا. زۆربەی کورد ئەم بریارەی ترەمپ بە خەنجەر وەشاندن لە پشتەوە وەسف دەکەن، بەشێک لە تەرەفە بێلایەنەکان لە روانگایەکی ترەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن، بەشێکیش بریارەکەی ترەمپ بە داوێک دەبینن بۆ تورکیای ئەردۆگان بۆ کەمکردنەوە و بچوککردنەوەی هەژمون و تەماعەکانی، تایبەت ماوەیەکە خەریکی گەمەی ئەکرۆباتیکە نێوان ئەمریکا و روسیا و ئێران. بە کورتی رژێمەکەی ئەردۆگان هۆکارێکی گرنگی تری نائارامی و ناسەقامگیری ناوچەکەیە. ئەوروپا لە سایەی هەرەشەی ئەردۆگان بە کردنەوەی دەروازەکان بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن پەنابەری سوری لە تورکیا تا رو لە ئەوروپا بکەن و بەرەچاوکردنی بەرژەوەندیە ئابوریە گەورەکانی نێوانیان دەنگێکی کزی نارەزایی دەربریوە. بە گشتی بەشێک لە ئەمریکا و ئەوروپیەکان هەست بە کەمتەرخەمی و بێ وەفایی بەرامبەر بە کوردیش دەکەن، لە لاکەی تریشەوە بەشێک لە هەڵوێستەکانیان کە بە دڵی تورکیا نیە دەگەرێتەوە بۆ کۆمەڵێک کێشەی گەورە کە لە گەڵ تورکیای ئەردۆگاندا هەیانە. ترەمپ سەرۆکێکە باوەری بەوە نیە ئەمریکا لەو شەر و ئالۆزیەی سوریادا بمێنێتەوە، زۆربەی دەوروبەرەکەی و زۆرینەی دیموکراتەکان بریارەکەی ترەمپ بە مەترسی دەبینن بۆ لە دەستدانی پێگەی وڵاتەکەیان لە ناوچەکە و جێهێشتنی بۆ روسیا و ئێران. تا ئەم چرکەیەش زانیاری دروست و باوەرپێکراو نیە تا بیسەلمێنێت ئەمریکا و روسیا لە سەر هێڵە گشتیەکانی روداوەکان لێکتێگەیشتن یاخود رێکەوتنیان هەبێت، ئەمەش دۆخەکە بە کراوەیی دەهێڵێتەوە و مامەڵەکردن لە گەڵ روداو و ئەگەرەکاندا قورستر دەکات. دەمێکە تورکیا ترسی گەورەی لێنیشتوە بە واقیعی حوکمرانی سەردەمانەی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاکان لە سەر سنوری لە گەڵ سوریا کە بەشێکی زۆری رۆژئاڤای کوردستان دەگرێتەوە. ئەم ترسە تێرامانێکی لای نەتەوە پەرستەکانی تورکیا دروستکردوە کە لە چەمکی پاراستنی ئاسایش و ئارامی تورکیادا خۆی دەبینێتەوە و دابینکردنیان بە زەبری چەک. بێگومان هەمان هەڵسەنگاندنیشیان بۆ حوکمرانی باشور هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم حوکمرانیە پشتگیریەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی هەیە و لە دەستوری عێراقدا چەسپاوە و دەسەڵاتدارانی هەرێم سیاسەتێکی نەرمیان بەرامبەر تورکیا پێرەو کردوە، دەبینین تورکیا بە رێگەی غەیرە شەر چەند پێگەیەکی بەهێزی ئابوری و سیاسی و ئەمنی و سەربازی لە باشور بەدەست هێناوە. تورکیا باش دەزانێت سوریا وڵاتێکە ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، وێرای ناکۆکیە خەستەکانی سوریا لە گەڵ بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی، تایبەت لە گەڵ سعودیە، بەڵام بێتە سەر هێرشکردن و پەلاماردانی سوریا و شەرکردن لە گەڵ دەوڵەتی سوریا ئەوا تورکیا کە کێشەو ململانێی خەستی لە گەڵ سعودیە و هاوپەیمانەکانی هەیە دوچاری قەیران و کێشەی زۆر گەورە لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندا دەبێتەوە. ئەمە بە کورتی ئەو جەنجاڵە سیاسی و سەربازی و ئابوریە کە رۆژئاڤا دوای هێرشەکانی تورکیا هێمنانە و ورد مامەڵەیان لە گەڵ دەکات، کرۆکەکەی مامەڵەکردنی هاوسەنگ لە گەڵ زلهێزەکانی دنیا، سازدانی هاریکاری و هاوپەیمانی بۆ پاراستنی دانیشتوانی رۆژئاڤا لە کوشتن و وێرانکردن، بەرپاکردنی خۆپیشاندانی هێمنی نارەزا لە سەرانسەری دنیادا، بەخستنە گەری دیبلۆماسیەتی واقیعی بێ هەڵڵاکردن، هاوکاتیش لە سەر گۆرەپانی شەر بەرگریکردن و فیداکاری. ئەوەی لە باشور دوای سەرهەڵدانی ئەم دۆخە کراون لە ئاستی خواستی جەماوەردا نین، بەشێکی بەرچاوی بەرپرسە حزبی و حوکمرانیەکانی باشور بە لێدوان و راگەیانراوی مەتاتی نارەزایی خۆیان دەربریوە، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ١٥ ی ئۆکتۆبەردا کۆمەڵێک راسپاردەی پەسند کردوە، کە زۆربەیان خاڵی باشن بۆ هاریکاری و بەدەنگەوەچونی خەڵکی خۆرئاوا و دروستکردن فشار بۆ چارەی ئاشتیانەی کێشەکان، بەڵام ئەوەندەی من خوێندەوار بم بە یەک جاریش ناوی سوپای تورکیایان نەبردوە، وەک ئەوەی هێرش و پەلامار و کوشتن و ماڵوێرانکردنی رۆژئاڤا لە لایەن مەخلوقاتی هەسارەیەکی ترەوە ئەنجام دەدرێن. هەروەک بەرێز ئەبو بەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بۆ رونکردنەوەی دەنگنەدانی بە راسپاردەکان دەڵێت: "بەهیچ شێوەیەک لەڕاسپاردەکاندا ناوی سوپای تورکیا نەهاتوە، لەکاتێکدا بەقورسترین وپێشکەوتووترین چەکی سەربازی ڕووبەرووی گەلێکی سڤیل بۆتەوە کەلەسەر خاکی خۆی دەژی وداوای کەرامەت وئازادی خۆی دەکات". " ڕێز لە دەنگی خوشك و برا هاوكارەكانم لەپەرلەمان دەگرم، بەڵام پێم وابوو قەبارەی كۆستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكەی ڕۆژئاوا لێی دەخواستین هەڵوێستمان ڕاشكاوانەتر و بەهێزتر بوایە". لەو باوەرەدام دەیان ملیۆن کورد هاورای ئەو ئەندام پەرڵەمانە بەرێزەن. نوسینی: چیا عەباس رۆتەردام: ١٥ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٩
زانا عەبدولڕەحمان لەسەرەتاوە بابەتی رێفراندۆم لای بارزانی بابەتێكی جدی نەبوو و تەنها كارتێكی فشاربوولەسەر بەغداد لەدوایی سەركەوتنی پێشمەرگە و شكانی داعش و هەڵوەشاندنەوەی سوپایی عێراق و هاتنی سەدان وەفدی باڵای بیانی بۆ هەولێر ئەمەیی وەكو هەلێك قۆستەوە تا فشار لەسەر بەغداد دروست بكات لەناوخۆش بابەتی كۆتایی هاتنی وویلایەتەكەی وەكو سەرۆك هەرێم لەبیری خەڵك ولایەنە سیاسەكان بەرێتەوە بەپشتیوانی دۆستە ئەوورپیەكانی بارزانی وایكرد بابەت ریفراندۆم وەك بابەتێكی جدی لای خەڵك و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پیشان بدرێت هەر كە جاڕی ریفراندۆدرا و كەمپین دەستی پێكرد و هەموومان كەوتینە پشتیوانی ، ئیتر فشاری نێودەوڵەتی ناوخۆی جدی دەستی پێكرد بۆ راگرتنی بارزانی بەڵام تازە بارزانی بوو بەقسەی خۆیەوە تووشی ئیحراجیەك بوو لەهەوڵی دۆزینەوە رێگەیەك بوو بۆ ئەوەی راگرێت و بەسەلامەتی لێدەربچیت بەداخەوە بەشێك لەو میدیا و ئەو دۆستە سیاسیانەی كە بە ملیون دۆلاریان وەرگرتبوو بۆئەوەی پارەكە نەگەرێنەوە بۆ بارزانی رێگەی دەربازبوونیان لە بارزانی گرت و زیاتر هانیاندا كە هەر بیكات ، من دلنیام بەدرێژایی كەمپنی ریفراندۆم بارزانی بەداوی رێگەی نەجاتدا دەگەرا بەڵام ، چەتەكانی كوردایەتی لەناو هەموو حیزبەكان ئەو رێگەیان لێداخست هەرچەند وویستی بەرپرسیارەتی بخاتە ئەستۆی پەرلەمان خۆی لێدەرچێ هەر ئەو رۆژەی كە هێنایانە پەرلەمان زانیم ئەو بابەتە راست نیە و بارزانی پەشیمان بۆتەوە بۆیە ئەوێت ئێمە شەریك بكات دەنا بارزانی و پارتی یەك تۆز دڵنیایان هەبوایە هەرگیز بۆ كارێكی ئاوا كەس شەریك ناكەن وەكو سەروەت و سامانی ئەو ووڵاتە هەموویان بە تەنها بۆ خۆیان ئەبرد بۆیە رێفراندۆم جدی نەبوو تەنها مانۆرێك بوو بۆ چاوبەستی خەڵك نەك بۆ سەربەخۆی شانزەی ئۆكتۆبەر شەوی پێشتر پارتی بە پاس و ئۆتۆمبێل بندیوارەكانی خۆی لە رانیە و سلێمانی و گەرمیان وهەولێر بردبووە پردی و میدیاكان ئامادەكردبوو تەنانەت پەمپی فرمێسكیشان بۆ خەڵك بردوو بۆ ئەوە لەبەردەم كامێرا كان بگرین دوو دەبابەی ئەبرامز ی سوتاویی شەرداعش لە موسلەوە لەسەر دوو ترێلە ئەگوێزنەوە بۆ پردێ هەموو میدكارەكان و پەیامنێرەكانی هەموو شارەكانی ئەهێنێتە هەولیر لە چاوەروانی دەست پێكردن ئەبن یەكێتی چی ئەكات بەشێك لە گەنجەكانی یەكێیتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور تاڵەبانی هەوڵئەدەن لەگەل ئەمریكی و بەریتانیەكان،دۆخە چارەسەر بكەن و لەگەڵ سەركردە عیراقیەكان خەریكن دۆخەكە هێوربكەنەوە لەلایەكیتر دەیانەوێت لە ئاستی ناوخۆی یەك ریزی كورد پەرت نەبێت، بەڵام هەر لەوكاتەدا بەداخەوە بەشێك لە یەكێتی خەرێكی گواستنەوەی زانیارەكانن بۆ پارتی تا پلانەكان تێكبدەن و پارتیشی لەژێرەوە لەگەل حەشدی شەعبی خەرێكی رێكەوتن لەسەر مەخمور تاموسل و لە میدیا جاری شەر ئەدەن لەسەر كەركوك تا هێزە عیراقیەكان تووڕەبكەن و رێككەوتن قبوڵ نەكەن بە شەڕ بێنە كەركوك و ئەو سنورانەی لە دوای 2003 بۆ كورد دروست ببوون بۆیە لە هەموو سەرە سەعاتێك یەكیێتی رێككەوتنی ئەكرد و پارتی لەرێگەی جاسوسەكانەوە زانیاری وەرئەگرت و رێككەوتنەكەی تێك ئەدایەوە بەڵام بافل ولاهور تاڵەبانی نەكەوتنە داوای پیلانی پارتی و بەشێك لە یەكێتی و كەركویان پاراست و نەیانهێشت خۆێنی خەڵك برێژرێت و شارەكە خاپوور بكرێت بەیانی كە هێز جوڵا ژووری سینارۆكانی پارتی نەخشەكەیان وەكو خۆی دەست پێكرد سەرەتا هەندێك لایەنگری پارتی كە لە پشدەرەوە هاتبوون شێوە زارەكەیان دیار بوو بەناوی خەڵكی كەركوك كەوتنە قسەكردن و پەلاماردانی یەكێتی مەمپی فرمێسك رێژیان دا ئەكتەرەكان تا فرمێسكی تمساحی برێژن میدیای پارتیش سات بەسات دیمەنە دروست كراوەكانی ئەگواستەوە بۆیە بەخیرای میدیا پارتی دەستیگرت بەسەر عەتف و سۆزی خەڵك. بەجۆڕێك وێنەی روودوەكەی ئەكرد كە تەواو لە راستی ئەچوو .ناوماڵی یەكیتیشی پەرت كرد و چونكە هەندێك سەركردەی كردە پاڵەوانی بەرگری و هەندێكیشی كردە خائین و خاك فرۆش . ئەوانەی لە میدیای پارتی وەك پاڵەوان وێنا كران، خێرا بەیان نامەیان دژی حیزبەكەی خۆیان نوسی و ئەو پلانەی كە پارتی نەخشە بۆ كێشابوو خستیانە گەردنی دووگەنجی یەكێتی. كە ئەوان مەبەستیان بوو خوێن نەڕێژرێ و گەل دەربەدەر و بێ حاڵ نەبێت دواتریش بە باشی ئەوە روون بووە. ئەو شەوە میدیایی یەكێتی لە خەوی قوڵ بوون جەماعەتی تەلەفیزۆن لە مرێگەپان بێ خەبەر خەرێكی كەڵەشێر خواردن بوون بۆیە وەكو دوا حوشتری كاروان، كاتێك گەیشتن تازە كار لەكار ترازبوو، كە نەیان توانی هیچ پەیامێك بگەیەنن. ئەوەی كردیشان وەك ئەوە وابوو چاكی مەكە با خراپ نەبێت. رۆڵێكی نێگەتیڤیان گێڕاو نەیان توانی راستییەكان وەك خۆی بەخەڵك بڵێن كە پارتی مەبەستییەتی كۆتایی بە هەژموونی یەكێتی بهێنێ لە كەركوك و ناو ماڵەكەی پەرت پەرت بكاو بیخاتە خانەی ناپاكی و خیانەتەوە، بۆیە ئەگەر مەزڵوم كۆبانیەك هەبێت لەباشور بەناچاری بریاری قورس بدات لەپێناو خەڵكی كەركوك و نەرشتنی خۆێنی رۆڵەكانی گەلەكەی ئەوە شێخ لاهورە كەدەبێت سوپاسی بكەین . ئیتر پارتی هەموومانی مەشغولی كەركوك كرد و خۆشی لە مەخمورتا شەنگال ئەكشێتەوە تەسلێمی حەشدشەعبی ئەكات بێ ئەوەی هیچ میدیاكە رووماڵ بكات، لەپردی دوو دەبە نەوت ئەكەن بەو دەبابە شكاوانەی كە لە موسلەو هێناویانە وێنەی ئەگرن و ناوئەنێن داستانی پردێ كاكیشم بەیانێك ئەنوسێ ئەوەی خۆمان ناو ئەنێت خیانەتی شانزەی ئۆكتۆبەر رەنج وماندووبونی یەكێتی و خۆێنی شەهیدەكانی لەبەرچاو نەگرت
د.سەروەر عەبدولڕەحمان رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو لە رۆژئاوا دەری خست كورد چەندە بێكەسە، ئەو وتەیەی بەڕاست خستەوە كە دۆستی راستەقینەی تەنها شاخەكانن، خۆ ئەگەر دوێنێ شۆڕشەكانی لەبەر خیانەت لەباربرابن، ئەمڕۆ لە رۆژئاوا خیانەت نەبوو، ئەگەر راپەڕینەكانی رابردوو لەبەر دواكەوتوویی و ئەقڵی خێلەكی خامۆش كرابن خۆ رۆژئاوا مەدەنی بوو، ئەگەر سەركردەكانی رابردوو باوەڕیان بە دەسەلاتی دامەزراوەیی نەبووبێت خۆ رۆژئاوا دامەزراو و سیستماتیك بوون، ئەگەر جولانەوەكانی رابردوو لەبەر لاوازیی هێزی سەربازی تێكشكابن خۆ رۆژئاوا بەهێزترین سوپاو ئازاترین شەڕڤانی هەبوو، ئەگەر سەرهەڵدانەكانی رابردوو لەبەر گرفتی نێوخۆیی ئایینی و نەگونجانی پێكهاتەكانی ناوخۆی كوردستان لێكترازابن خۆ لەرۆژئاوا یەكڕیزی كورد و عەرەب و ئاسوری، ئیسلام و مەسیحی و ئێزیدی، خواپەرست و عەلمانی لەیەك ریز بوون، ئەگەر لە بزاڤەكانی رابردوودا بالانسی جێندەری رانەگیرابێت و نیوەی كۆمەڵ بەشداریان نەكردبێت، خۆ لە رۆژئاوا ژنان و پیاوان لەپێشبڕكێی بەشداری و قوربانیداندا لەسەرەوە تاخوارەوە هاوتابوون، ئەگەر دوێنێ لەبەر هەر هۆكارێك لەهۆكارەكان سۆزی رای گشتی لەدنیادا لەگەڵ دۆزەكەمان نەبووبێت، خۆ لەرۆژئاوادا سۆزباران كراین، ئاخر لەسەر ئاستی سەرۆكی دەوڵەتان، سیناتۆر و پەرلەمانتار و گەورە نوسەر و بیرمەندان، هونەرمەندان، وەرزشوانان، كەسایەتیە ناسراوەكانی جیهان، هەست و سۆزیان لەگەڵ كچان و كوڕانی رۆژئاوا بوو و سەرسام بوون بە ئازایەتی و قوربانیدان و رەوایەتی خەباتەكەیان، ئەمانە هەمووی راستیی حاشا هەڵنەگر بوون، كەچی سەرەنجام لەسەر مێزی قوماری زلهێزانی بەرژەوەندخوازی سەردەمی دروشمە ساختەكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤدا دۆڕاین و كراین بە قوربانیی پارسەنگی بەرژەوەندییەكانیان. لەئێستادا كوردستان بە قۆناغێكی سەخت و هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، سی ساڵ بەسەر تاوانەكانی جینۆسایدی هەڵەبجەو ئەنفالدا تێپەڕیوە، لە ساڵڕۆژی رودانیاندا شینیان بۆ دەگێڕدرێت، لەسەریان دەنوسرێت، جۆرەها شرۆڤەو لێكدانەوەیان بۆ دەكرێت، هەر لە سەركردەو بنكردەكانەوە تا دەگات بە نوسەران و رۆژنامەنوسان و پیاوانی ئایینی و هەموو چین و توێژەكانی تر. بەلام ئەمڕۆ كە لەبەردەم مەترسی روودانی جینۆسایدێكی ترداین، ئەگەر لەگەڵ خۆمان و خواو ویژدان و مێژووماندا راستگۆبین، تەنها رێگەی دەرباز بوون لەو مەینەتیە موزمینە یەكێتی و یەكگرتن و یەكدەستیی نەتەوەییە، جۆرەها شێوازی خەبات و هەوڵی دروستكردنی لەمپەر هەیە، هەر تنۆكە ئاوەو روبار و دەریای لێ دروستدەبێت، هەر دەنكە زیخ و چەوە شاخ و چیای سەختی لێ پێكدێت، دەتوانین، بەڵێ ئەگەر بمانەوێت دەتوانین، بەمەرجێك تەنها ئیرادەمان هەبێت و كاژی خیانەت لەبەری خۆمان دادڕین و خۆپەرستی و بەرژەوەندی تایبەتی وەلا بنێین، نەسەردەمی گلەییەو نە سەردەمی موزایەدات، نە سەردەمی تەخوین كردنە لەسەر رابردوو و نە خۆ بەپاڵەوانكردن، پێویستە واز لە رابردوو بێنین، مێژووێكی ئەوەندە رازاوەمان نیە تا شەڕی لەسەر بكەین و ئەوەندە جێگەی شانازی بێت، پێویستە داهاتوو ببینین و كار و كۆششی ئەمڕۆمان بۆ سبەینێیەكی رۆشن و پڕ دەستكەوت بێت. خۆ ئەگەر وانەكەین، بەدڵنیاییەوە داگیركەرە شۆڤێنیەكان زاڵتر دەبن، شۆڤینیەتی تورك و عەرەب هاوكار و عەجەمیشیان دەچێتەپاڵ، ئەوكاتە هەموو تاكێكی كوردی، لەهەر ئایین و مەزهەب و تایەفەو حزبێك بێت، لەهەر پارچەیەكی ئەم كوردستانە بێت، جا (باش) بێت یان (جاش)، (ئیماندار) بێت یان (بێباوەڕ)، (سەر سور) بێت یان (سەر ڕەش)، (بەڕێز) بێت یان (بێحورمەت)، (وەزیر) بێت یا (گزیر)، هەموومان لەلایەن داگیركەرانەوە بەیەكچاو سەیر دەكرێین، ئەو كاتە یا دەبێت حاشا لە كوردبوونی خۆمان بكەین، یا لە شالاوی جینۆسایدا بێبەش نابین.
لهتیف فاتیح فهرهج 1 مهزڵوم كۆبانی باشی كرد به دهر له سۆزی كورد بوون ، تۆ یهكێكی لهوانهی كه پێویسته له داهاتودا خهڵاتی نۆبڵی ئاشتی وهربگریت ، لهوه گهڕێ خهڵك چی و چۆن له بارهی رێكهوتنهكهوه دهڵێن ، سهیری ئهوه بكه كه چهندین ههزار كهسی دیكه ئاوارهو دهربهدهر دهبون ، رێكهوتنێكی ئازار بهخش بوو ، بهڵام له پێناوی ئهوهدا بوو كه مناڵی زیاتر له ماڵ و كوچهو كۆڵانهكانی خۆیان رانهكهن ، ئهمه گرنگه ، دنیاش ئهو راستیه دهزانن ، ئهوانهی پێیان وایه باشتریان دهكرد ، راست ناكهن پتر له ساڵێكه مقۆمقۆی كشانهوهی ئهمهریكاو به جێهێشتنی ئێوه ههیه ، ئێوه مانهوهو بهردهوام بوون ، خهڵكیش ههبوون له هۆتێله پێنج ئهستێرهكاندا دهیانگووت " دهبێت ههسهده وا بكات و وانهكات " دڵنیابه ئێوه سهركهوتن ، سهریش دهكهون ، لهم گهمه مهترسیدارهدا ئهوهی دهدۆڕێ ئهردۆغان و توركیایه ، ئهوه من نایڵێم ئهوه دیرۆك دهیڵێت ، رۆژانی دادێ رۆژانی باشتر دهبن بۆ كورد و بۆ ئێوهش . 2 كاك مهسعود ئهمهش بكه به دهر له پیاههڵدان به ههركهسێكا ، دهستخۆشی له ههموو ئهوانه دهكهم كه لهم چهند رۆژهی میحنهتی كوردا به قسهیهكیش بهشداری كهمكردنهوهی ئازارهكهیان كرد ، رهنگه داواكردنی دهركردنی بنكهو بارهگاكانی میت و ژاندرمی تورك له ئێستادا كهمێك قورس بن ، ههرچهند ئهوهندهی له سهر ههرێمه ، ئهوهندهش له سهر عیراقه بهسهركۆمارو سهرۆك وهزیران و وهزیری ناوخۆوه، ئهو بنكانه بارگرانی زیاتر نین . بهڵام كردنهوهی دهروازهی سنوری نێوان ههرێم و رۆژئاوا كه 100له 100 به دهست پارتیهو كاك مهسعود دهتوانێ ههر ئێستا بڕیاری لێبدات ، ههڵگرتنی ئابلوقهی سهر مهخمور ، كه ئهویش لای ئهوان ئاسانه ، دوو كارن كردنیان سهدان ههنگاو ئێمهی كورد له یهكتر نزیكدهكهنهوه ، دوو كارن دهبنه سهرهتایهك بۆ ئهوهی چهتری كۆنگرهی نهتهوهیی كوردستان زیاتر ههموومان له دهوری یهكتر كۆبكاتهوه . 3 ئهردۆغان دهشكێت دۆڕاوی سهرهكی لهم بارودۆخهی ئێستادا رهجهب تهیب ئهردۆغانه ، ئهو پیاوهی له پێناوی به دیهاتنی خهونی سوڵتانیدا زۆر كاری مهترسیداری كرد ، له سیناریۆی كودهتاوه بۆ مانهوه ، تا پێشێلكردنی ههموو مافهكانی مرۆڤ و سوك كردنی دیموكراسیهت ، ئهوهجگه لهوهی توركیای خستوهته گۆشهیهكی تاریكی دنیاوهو گهیشتوهته دوا كونجی یان پهشیمان بوونهوه یان شكست ،من دڵنیام ئێستا تامی ژیان بۆ ئهردۆغان و بۆ ئاكهپهش تامێكی تاڵهو له داهاتووی توركیادا زۆر لاوازو نهخۆش دهرئهكهون ، ئهمه ههقیقهته ، مهگهر ههنگاوی دیكتاتۆریانهو داعشیانه ئهو راستیه بگۆڕن .