د.شێرکۆ کرمانج لەم بابەتە هەوڵدەدەم بە پشتبەستن بەو لێپێچینەوەیەی کە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا دوێنێ لەگەڵ جێمس جێفری، نێردەی تایبەتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سوریا، کردی، کە ٢ سەعات‌و ٣٦ دەقە بوو، شرۆڤەی ئەو پێشهاتانەی لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوو بکەم. تەرکیزی سەرەکی بابەتەکەم لەسەر ئەوە دەبێت کە پرسیار‌و وەڵام‌و گفتوگۆکانی لێپێچینەوەکە چیمان لەسەر کۆی پرسی ڕۆژاڤاو سیاسەتی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین‌و کەسایەتی ترمپ پێدەڵێت. ترەمپ سەرۆکێکی بێ هاوتا ترەمپ تاکە بڕیاردەری سەرەکی بووە لەو پرسی کشانەوەو ڕێگەدان بە تورکیا بۆ داگیرکردنی بەشێک لە ڕۆژاڤا. ئەو پرسی بە کەس نەکردوە تەنانەت بە جێمس جێفریش کە هەم کەسێکی شارەزایە لەمەڕ پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین هەم نێردەی تایبەتی خۆی بووە بۆ سوریا‌و سەرپەرشتی دۆسیەی شەڕی داعشی کردوە. جێفری لە کاتی تەلەفۆنەکەی ترەمپ بۆ ئەردۆگانیش ئامادە نەبووە. ئەمانەش پێمان دەڵێن کە: 1. ئەمریکا وەک زۆر وڵاتی ئۆپۆریتاری، وەک تورکیا‌و ڕوسیا، خەریکە ڕۆڵی دامەزراوەکان تێیدا لاواز دەبێت. 2. ئەگەر بتەوێت خوێندنەوە بۆ سیاسەتی ئەمریکا بکەیت لەسەردەمی ترەمپ دەبێت لەو چوار ئاستە باوەی کە بەکاردێت بۆ شرۆڤەکردنی پرسە نێودەوڵەتییەکان کە ئاستی کەس، ئاستی ناوخۆ، ئاستی پەیوەندی نێوان دەوڵەتەکان و ئاستی جیهانین، ئەوە ئاستی کەس، کە لێرە دەکاتە ترەمپی سەرۆک، باشترین خوێندنەوە بەدەست بدات. لێرە مەبەستم ئەوە نیە کە ئاستەکانی دیکە، واتە بکەرەکانی دیکە، کاریگەرییان نیە. 3. ترەمپ لە هەوڵی بێ نرخکردنی دامەزراوەکانی ئەمریکایە، چ دامەزراوە دەوڵەتییەکان وەک کۆنگرێس‌و وەزارەتەکان، چ دامەزراوە نادەوڵەتییەکان وەک حیزب‌و تەلەفزیۆن‌و ڕۆژنامەکان. بۆ ئەم مەبەستەش هەموو بڕیارێکی بەو ئاراستەیە دەدات. 4. لە تەواوی پرسیار‌و گفتوگۆکان هیچ سەرەداوێک بەدەست ناکەوێت کە ترەمپ بۆچی ئەم بڕیارەی داوە. لەڕاستیدا بڕیارەکە هێندە بەدزی‌و هێندە خێرا دراوە کە گومانی زۆر دەکرێت یان پێکهاتنێکی دووقۆڵی ئەردۆگان‌و ترەمپ بێت یان گەمژەییەکی ترەمپ کە بەس لەبەرئەوەی بەڵێنی بە دەنگدەرەکانی دابوو هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکێشێتەوە بۆیە ئەم بڕیارەی داوە، ئەویش بۆ زامنکردنی ئەو کەسانەی بەو مەبەستە دەنگیان پێداوە. ستراتیجیەتی ئەمریکا لە سوریا لە گفتوگۆکانی لێپێچینەوەکە، وەک پێشتریش زانرابوو، ئەمریکا سێ ستراتیجیەتی هەبوو، گوایە هەر ماویەتیش، لە سوریا: 1. لەناوبردنی خەلافەتی ئیسلامی‌و بێهێزکردنی یان لەناوبردنی داعش. 2. کەمکردنەوەی بوون‌و تواناکانی ئێران لە سوریا بۆ ئەوەی نەبنە مەترسی لەسەر ئیسرائیل‌و هاوپەیمانەکانی دیکە لە ناوچەکە. 3. گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی لە سوریا کە لە بەرژەوەندی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بێت لە ناوچەکە. هەر بەپێی گفتوگۆکانی لێپێچینەوەکە دەردەکەوێت کە هەموو ئەندامانی لیژنەکەی کۆنگرێس، تەنانەت جێمس جێفری خۆیشی، کۆکن بوون لەسەر ئەوەی کە بە ڕێگەدان بە هاتنی تورکیا بۆ ڕۆژاڤاو لاوازکردنی هەسەدە ئەمریکا پێگەی لە سوریا هێندە بێ هێزبووە کە بەدیهێنانی هەر سێ ستراتیجیەتەکەی ئەگەر لە ئەستەم نزیک نەبووبنەوە ئەوە بەرجەستە کردنیان زۆر سەخت بووە. هەسەدە و ئەمریکا نەک هەر لە قسەو گفتۆگۆکانی لێپێچینەوەکە بەڵکو لە تەواوی ئەوەی دەگوزەرێت لە ئەمریکا لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، ئەوە دەردەکەوێت کە ئەمریکییەکان بەگشتیی، قل قل نەبێت، پێیانوایە کە ترەمپ‌و ئیدارەکە، لەوێشەوە ئەمریکا، نەک هەر کوردیان بەجێهێشتوە بەڵکو خیانەتیان لێکردوە. ئەندامانی لیژنەکە بە جێمس جێفریان دەگوت ئێوە چۆن سەنگەرەکانی پێشەوەتان بە هێزەکانی هەسەدە چۆڵکرد‌و تونێلەکانتان پێ تێکدان‌و دواتریش کە تورکیا هێرشی کرد ڕاتانکرد. بەگشتی بێجگە لە پشتتێکردن‌و خیانەت ئەوەیان وەک فێڵێک دەدیت لە قازانجی تورکیا‌و بە زەرەری کورد. بەپێی قسەکانی ئەندامانی لیژنەکەی کۆنگرێس بێت ئەمریکییەکان دەیانەوێت دووبارە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەسەدە دامەزرێننەوە. دیارە گومانیان هەیە داخۆ ئەگەر هەوڵێکی وابدەن سەرکەوتو دەبن یان نا بەڵام وەک لە تێگەیشتن‌و قسەکانی جێمس جێفریش دەردەکەوت هەوڵێکی وا لە ئارادایە. بۆ ئەم مەبەستەش هەم کەسانی دیپلۆمات‌و هەم سەربازییان لەناو سوریا لە پەیوەندی بەردەوام دان لەگەڵ مەزڵوم کۆبانی لە هەسەدە. هەر لە قسەکان دەردەکەویت کە هەسەدە پێنەچێت بیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بپچڕێنێت چونکە ئەوان چاک دەزانن سبەی ئەگەر لەگەڵ ئەسەدیش گفتوگۆ بکەن ئەوە پشتیوانی ئەمریکایان پێویستە. ئەمریکا پێدەچێت لەڕێگەی عەرەبەکانی ناو هەسەدە نەک لەگەڵ کورد بەڵکو لەگەڵ عەرەبەکانی ڕەقەو حەسەکەو دێرەزور پەیوەندی دروستبکات‌و کۆنتڕۆڵی هەم نەوتەکە بکات هەم چاودێری پەیوەندی‌و هاتوچۆی خاکیی نێوان ئێران‌و سوریا بەڕێگەی عێراقەوە بکات. لەم ڕێگەیەشەوە بتوانێت لە گفتوگۆ سیاسییەکان لەسەر دواڕۆژی سوریا دەستێکی کوردی‌و عەرەبی هەبێت. هاتنی تورکیا بۆ ڕۆژاڤا بەپێی قسەکانی جەیمس جێفری ئەمریکاو تورکیا بەس لەسەر ئەوە پێکنەهاتون کە شەڕ بۆ ماوەیەکی کاتیی ڕابگیرێت بەڵکو تورکیا هێرشەکانی ڕابگرێت. هاوکات ئەو ناوچە ئارامەی ئەمریکا بۆ تورکیای دیاریکردبوو تەنیا نێوان سەرێ کانی‌و گرێ سپی، واتە ١٣٠ کیلۆمەتر بە قوڵی ٣٢ کیلۆمەتر، دەگرێتەوە. دیارە ڕوسەکان ئەوەشیان لە تورک کەمکردۆتەوە بۆ قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر بەبێ داگیرکردن بەهاوکاری ڕوسەکان تەنیا دەورییەنان لەو ناوچانە هەبێت. ئەمریکییەکان ڕاگرتنی شەڕیش وەک سەرەتایەک بۆ گفتوگۆ لەنێوان کورد‌و تورک دەبینن کە لەوانەیە گفتوگۆی پەکەکەو تورکیاشی لێبکەوێتەوە. ئەمریکا و تورکیا هەموو ئەندامانی لیژنەکەی کۆنگرێس کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو تورکیا درزی ئێجگار گەورەی تێکەوتووە. کێشەو ئاڵۆزییەکانیش تەنیا پەیوەندی بە هەڵوێستی جیاوازی هەردوولا لەسەر هەسەدەو یەپەگە نیە بەڵکو چەند پرسێکی دیکەن، لەوانە: 1. نزیکبوونەوەی تورکیا لە ڕوسیا بەگشتی‌و کڕینی موشەکی S-400 بەتایبەتی. دیارە پرسی موشەکەکان تەنیا پرسێکی بازرگانی نیە بەوەی کە ئەمریکییەکان بڵێن بۆ تورکیا موشەکی تۆماهۆکی نەکڕیوە بەڵکو پرسەکە پەیوەندی بە هاتنی پسپۆڕانی ڕوسەوە هەیە بۆ وەکارخستنی موشەکەکان. ئەمریکییەکان پێیانوایە کە پسپۆڕانی ڕوسی لەوانەیە دەستیان بە تەکنۆلۆجییەکانی فڕۆکەی F-35 ڕابگات‌و بەکاریبێنن لە دروستکردنی فڕۆکەکانی خۆیان لەگەڵ چۆنیەتی کەشفکردنی لەڕێگەی ڕادارو خستنەخوارەوەی لەڕێگەی موشەکەوە، هەر بۆیەش یەکسەر فرۆشتنی F-35 بە تورکیا ڕاگرت‌و ئێستا تورکیا بەشێکیش نیە لە دروستکردنی فڕۆکەکە. 2. ئەمریکییەکان پێیانوایە کە تورکیا یارمەتی ئێران دەدات بۆ دەربازبوون لەو ئابڵوقەیەی کە ئەوان خستویانەتە سەر ئێران. بەمەش پێیانوایە تورکیا وەک نەیارێک نەک هاوپەیمانێک مامەڵە دەکات لەگەڵ ئەمریکا. 3. هەوڵەکانی تورکیا بۆ گەڕان بەدوای غاز لە دەریای ناوەڕاست لەو ناوچانەی کە یۆنان‌و قوبرس بە ناوچەی دەریایی خۆیان دەزانن ئەمریکییەکانی نیگەران کردوە. دیارە بێجگە لە ئەمریکاو قوبرس‌و یۆنان، میسریش نیگەرانەو بە ئاشکرا لەم ماوەیە ئەمریکاو قوبرس‌و میسر‌و یۆنان دژایەتی خۆیان بۆ هەوڵەکانی تورکیا دەرخستوە. 4. گوتەکانی ئەردۆگان لەمەڕ بیرکردنەوەو کارکردن بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی پرسێکی دیکەیە کە ئەمریکییەکانی زۆر نیگەران کردوە. ئەوان پێیانوایە کە هێشتان وەک پێویست نەیانتوانیوە ڕێگری لە ئێران بکەن کەچی خەمی تورکیاشی هاتەسەر. دیارە سعودیەش لەم پەیوەندە تا ئێستا یەکدو قسەی کردوە بەڵام بەسەرپەرشتی ئەمریکییەکان لە هەوڵدان. بەگشتیی پێشبڕکێی چەکی ئەتۆمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین سەرئێشەیەکی زۆر بۆ ئەمریکاو هاوپەیمانەکەی، ئیسرائیل، دروستدەکەن. ئەمەش ئەمریکییەکانی توڕەکردوە لە تورکیا. 5. ئەمریکا، ئەگەر لە ئاستی حکومەتیش نەبێت، ئەوە لە ئاستی کۆنگرێس زۆر بێزاربوون لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا. ئەوان تورکیا وەک زیندانی ڕۆژنامەنوس‌و دەنگە ناڕەزاکان دەبینن‌و پێیانوایە کە ئەندامێکی ناتۆ نابێت بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ هاونیشتیمانییەکانی بکات. ئەوان دەڵێن ناتۆ تەنیا هاوپەیمانییەکی سەربازییە نیە بەڵکو لەنێوان ئەندامانی کۆمەڵێک بەهاش هەن کە کۆیان دەکاتەوە، لەوانە ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ. تورکیا‌و تاوانی جەنگ یەکێک لەو پرسانەی کە بۆ من زۆر جێگەی سەرنج بوو، ئەوە بوو کە ئەندامانی لیژنەکەی کۆنگرێس باسیان لەوە دەکرد کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەریکی دەرکردنی ڕاپۆرتێک بووە بۆ چۆنیەتی دادگایی‌کردنی ئەو کەسانەی لە سوریا، لە حکومەت یان لە دەرەوەی حکومەت، تاوانی دژی مرۆڤ یان تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە. ئەوان دەیانگوت ڕاپۆرتەکە دەبوایە پێش هێرشەکانی تورکیا دەرچووبا کەچی پێدەچێت لە وەزارەتی دەرەوە، جێمس جێفری یەکێک لەوان، کەمتەرخەمیان کردبێت لە تەواوکردنی ڕاپۆرتەکە. ئەندامانی کۆنگرێس دەیانگوت ئەگەر ڕاپۆرتەکە دەرچووبا ئەوە لەوانەبوو کە تورکیا ئاوا بێ سێ‌و دوو هێرشی نەکردبا بۆ سەر کوردەکان. هاوکات ئەندامانی کۆنگرێس زۆر جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە داخۆ ئیدارەی ترەمپ هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی بەڵگە بۆ دادگایکردنی ئەو هێزو لایەن‌و کەسانەی کە لە هێرشەکانی تورکیا بەشداربوونەو تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە (دیارە فەڕەنسا دەستی بەم کارە کردوە). جێمس جێفری بەڵێنی دا کە بە جدی کار لەسەر ئەم دۆسیە دەکەن‌و هیچ تاوانبارێک نابێت لەم پرسە ڕزگاری بێت. ئەندامانی کۆنگرێس هیوایانخواست کە ئەم پرسە دیزە بە دەرخۆنەی پێنەکرێت. ئەم خاڵە بۆ کورد نەک هەر لە ململانێکانی لەگەڵ تورکیا زۆر بەقازانجیەتی بەڵکو دەستی تورکیا لە دواڕۆژی سوریا زۆر کورتدەکاتەوە ئەگەر ئیشی جدی لەسەر بکرێت. بەگشتیی بە بنەما لەسەر ئەم قسانەی کە لێپێچینەوەکەی جێمس جێفری کران پێدەچێت: 1. کە ئەمریکا ئەگەر سوریاشی بەجێهێشتبێت بەڵام نەتوانی دەستبەرداری کورد بێت لە سوریا نەک لەبەر چاوی ڕەشی کورد بەڵکو بەرژەوەندییەکانی ئەوە دەخوازێت. 2. لە دووبارە داڕشتنەوەی سوریا، کورد‌و هەسەدە ئەگەرچی لاوازیش بووبن بە داگیرکردنی بەشێک لە ڕۆژاڤاو لەلایەن تورکیا‌و هاتنی هێزەکانی سوریا‌و ڕوسیا بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کەچی کورد‌و هەسەدە هێشتان دەتوانن ڕۆڵی چاک ببین. هۆکاری هەرە سەرەکیش ئەوەیە کە نە ئەوڕوپا نە ئەمریکا ناتوانن دەستبەرداری کورد بن، هەم لە ڕووی بەرژەوەندییەکانیان هەم تاڕادەیەکیش لە ڕووی ئەخلاقی. 3. کورد لایەنگری ئێجگار زۆری بۆ پەیدابووە لە ئەوڕوپاو ئەمریکا بەتایبەتی لە ئاستی جادە. 4. ئەگەری زۆری هەیە دوای نیشتنەوەی تۆزی ئەم شەڕەی ئەم دوایە لە ڕۆژاڤا، گفتوگۆی نێوان پەکەکە بەڕاستەوخۆ، یان بە ناڕاستەوخۆ لەڕێگەی هەدەپەوە، لەگەڵ تورکیا دەستپێبکاتەوە ئەمەش لەژێر فشاری ئەمریکاو ڕوسیا‌و ئەوڕوپا.
هیوا سەید سەلیم كاتێك لاپەرەكانی مێژووی كوردان هەڵدەدەیتەوە، دەبینین زۆر جاران رووبەڕووی دوو بژاردە كراونەوەتەوە كە بە ناچاری دەبێت یەكێكیان هەڵبژێرێت، ئەویش بژاردەی خراب یان خرابتر، واتا كەمترین جار خراوەتە بەردەم خراب و باش، هەر بۆیەشە تا ئێستا بە تەواوی بە ئامانجەكانی خۆی نەگەیشتووە. لە كۆماری مهاباد سۆڤیەتیەكان كە پشتیان لە قازی موحەمەد و كۆمارە ساواكەی كرد، لە نێوان خراب و خرابتر دوومی هەلبژارد، بۆیە سەری خۆی كۆمارەكەشی لەسەردانا، لە باشووری كوردستان بە هەمان شێوە كاتێك ئێران پشتی لەو شۆرشە كرد، لە شوێنی مقاوەمەت و بەردەوامی خرابترەكە هەڵبژێردرا. بەڵام لە كۆڕەوی ملیۆنی خەلكی باشووری كوردستان لە ساڵی (1991)دا، هاوكێشەكە پێچەوانە بووەوە، كورد لە نێوانی تەسلیم بوون بەرژێمی دیكتاتۆری سەدام و كۆڕەو، دووەمی هەلبژارد، سەرنجام بە خێر بۆی شكایەوە، كاتێك بڕیاری 688 ئەنجومەنی ئاسایشی بۆ دەركرا و ناوچەی دژ فرین بووە سەرەتایەك بۆ دەستكەوتی گەورەتر(پەرلەمان و حكومەت). ئەو جارەیان رۆژئاوای كوردستان تەنیا لە یەك مانگدا سێ جار خراوەتە بەردەم بژاردەی خراب و خرابتر هەر سێ جاریش بە ناچاری یەكەمی هەلبژاردووە، واتا خرابەكەی پێ باشتربووە. جاری یەكەم لە نێوانی داگیركردنی تەواوی خاكەكەی لە لایەن توركیا و هێزە تیرۆرستیە شەریكەكانی رێكەوتنی لەگەل سوپای ئەسەد هەلبژارد. جاری دووەم لە نێوان شەری نابەرابەری هەمان هێز و وێرانەی زیاتر رێكەوتنی (ئەمەریكا – توركیا)ی بۆ ئاگربەستی كاتی و قەبوولكردنی 13 خاڵەكەی نێو ئەو رێكەوتنامەی هەلبژارد، كە ئەمجارەش خراب بوو بە ڵام باشتر بوو لە خرابترینیان كە رەتكردنەوەی رێكەوتنەكە بوو. جاری سێیەم هێشتا چەند كاتژمێرێكی مابوو بۆ تەواو بوونی 120 كاتژمێرەكەی ئاگربەستی رێكەوتنامەی ئەمریكا_ توركیا لە لایەن روسیا و توركیا رێكەوتنێكی تازەی 10 خالی لەسەر حسابی رۆژئاوای كوردستان راگەیەندار و ئەمجارەیان رۆژئاوا دەبوو لە نێوانی رێكەوتنی یەكەم و دووەم هەر دووەمیان هەڵبژێرێت ئەویش كە هەردووكیان بۆ رۆژئاوا خرابن، بەڵام یەكەمیان لەوەی دووەم خرابترە لەبەر ئەو چەند خاڵەی كە ئاماژەیان پێدەدەین: - لە رێكەوتنامە 13 خاڵیەكەی ئەمەریكا – توركیا) دا دەبوو هێزەكانی هەسەدە لە سەرێ كانیێ و گرێ سپی بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر پاشەكشە بكەن بەبێ ئەوەی هێزێك سەرپەرشتی یان نێوەندگیری ئەو پرۆسەیە بكات. ئەمەیان هیچ گرەنتی تێدانەبوو كە توركیا بەردەوام نەبێت لە ڕاوەدوونانی هێزەكانی هەسەدە بە تایبەت دەیتوانی كەلك لە هێزە تیرۆرستیەكانی شەریكی وەرگرێت، وەك كردیان لە دزی و تاڵانی و كوشتنی خەلكی سڤیل. بەڵام لە رێكەوتنی (روسیا _توركیا) هێزەكانی روسیا ئەو ئەركە دەگرنە ئەستۆی خۆیان و ئەو مەترسیە كەمتر دەبێت. - رێكەوتنامەی روسیا _ توركیا بە جۆرێكە براوەی رێكەوتنامەكە بریتین لە نەیارانی ئەمەریكا و تەنانەت ئەورپاش( روسیا، توركیا ، ئێران ) ئەمە وادەكات دەنگی ناڕەزایی لە نێو كۆنگرسی ئەمەریكی و ئەورپاش دژ بەو رێكەوتنە بەرزتر بێتەوە، وەك كورد ووتەنی (قۆمەگە قوڵتر دەبێت)، بۆ نموونە چەند كاتژمێرێك دوای ڕاگەیاندنی رێكەوتنی( روسیا _ توركیا) لە لایەن لیژنەی دەرەوەی كۆنگرسی ئەمەریكا بانگهێشتی جیمس جیڤری دەكات، لەسەر بڕیاری ترامپ سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان چەندین پرسیاری ئاڕاستە دەكەن كە ئەمەیان دەستپێكی ناڕەزایەكانە كە تێدەگەن ئەو بڕیارەی سەرۆكی ئەمەریكا چۆن رۆژئاوای ناچاركرد خراب هەڵبژێرێت چونكە ئەوان خرابتریان نیشان دا. دواجار دەڵێین هەموو پێشبینیەكان ئەوەمان پێدەڵێن كە كورد لە رۆژئاوای كوردستان كراوەتەوە قوربانی ململانێی بەرژەوەندی زلهێزەكان، بەڵام هێشتان فیكەی كۆتایی یاریەكە لێنەدراوە، بۆیە با چاوەڕوانی گێمی تازەی یاریەكە بین. رۆژئاوا بە ئیرادەی قارەمانانەی خۆیان، وە دەنگە ناڕازیەكانی دیكەی وەك ڕای گشتی ئەمەریكا و ئەورپا، دەبێت بە باشی یاری خۆی بكات تا خراب و خرابترەكان بگۆرێت بە باش و تەنانەت بە باشتریش، كە هەر ئەوشیان لێ چاوەڕوان دەكرێت با چاوەڕوان بین.
د. نیاز نەجمەدین پێشەکیی رۆژاڤا هەر کەموکوڕییەکی هەبوبێت، سێ وێنەی پیشانداین کە دەکرێت لێیانەوە فێرببین: "بیناکردن لە بری داگیرکردن، بەرگرییکردن لە بری هەڵهاتن، خەندە و پێکەنین لە بری شیوەنکردن ". ................ بایکۆت وەک بەرگریی بایکۆت.... بەرگریی میللەتێکە بەرامبەر بە دەوڵەتی داگیرکەر، دەوڵەتێک بەر لەوەی لە روی سەربازیی و سیاسییەوە داگیرمان بکات لە روی ئابوریی و کەلتورییەوە داگیری کردوین، لە ستایڵی پۆشینەوە تا بە ئاهەنگ و تەنانەت جۆری خەونە سیاسییەکانیشمان دەگات. پەرچەکرداری خەڵکی ئێمەیە بەرامبەر بە دونیایەک کە دەیەوێ کڕیاری هەموو شت بین و لە فرۆشیاری نەوتیش زیاتر نەبین. پێمان دەڵێت کە هێزی خۆڕسکی جەماوەریی بە هۆکارێک لە دەرەوەی دەسەڵات هەر زیندوو دەبێتەوە. مەدلولی ئەوەشە کە حکومەتێكی لاوازمان هەیە و ناتوانێت باج و گومرگ دابنێت. بەپێی داتا نا بەڵکو بەپێی لۆجیکی ئابور‌ی، بەشی زۆری ئەو پارانەی لەسەر تورکیا خەرجی دەکەیت ناگەڕێتەوە بۆ هەرێم، بەڵام بۆ عێراق و ئێران وانییە، بۆچی؟ چونکە لە ساڵێکدا دەیان هەزار گەشتیاریان دێت بۆ هەرێم، لە کاتێکدا دوو هەزار گەشتیاری تورک نا‌بینیت (هیوادارم لەمەدا داتاکەم هەڵە نەبێت). سەبارەت بە زەرەریش، کە من خۆم زەرەر بکەم، ئاساییە لەلام فرۆشیاریش زەرەر بکات. لەم رووەوە، ئەوەی لە بایکۆتدا بەشداریی دەکات کارێکی باش دەکات و دەستیان خۆشبێت. ....................... بایکۆت وەک دەرەجەی ئیمان قسەکەم لەسەر رەهاییبون، گوتاری بایکۆت و سنوری بایکۆتە. رادیکاڵبون و رەهایی بوون لە زۆربەی هەنگاوەکاندا هەڵەی قورسی تێدەکەوێت. مەگەر زۆر لە ئێوە چەندین جار ئەمە ئامۆژگارییتان نەبووە؟ با هەندێک حاڵەت باس بکەم. - لە پەیجێك بینیم نەخۆشێک چوو بوو بۆ سەیدەلییەیەک. ئەگەرچی دکتۆرەکە پێی باش بووە دەرمانە تورکییەکە وەرگرێت، کەچی ئەو لە داخا وتویەتی نامەوێ. زۆر کەسیتریش وایان لێ هاتووە و دێت، لە پێناوی بەرزکردنەوەی "دەرەجەی ئیمانی قەومیی"دا. ئەمە بەرهەمی ئەم هەڵمەتی "حەرامکردن"ەیە، کەلتوری خۆبێبەشکردن لە هەموو شت بەناوی بەرزکردنەوەی "دەرەجەی ئیمان". ئەم کەلتورە بۆماوەییە و دەبێت رەخنە بگیرێت. - سەیری ئەو نوسینەی هاوپێچ بکە، لای من گوتارێكی هەڵە و ناشریینە (زیاتر لە ٤٠٠ شەیرو ٢٠ هەزار لایکی هەیە). خەڵک بە بێ ئەخلاق بزانییت تەنیا لەبەرئەوەی وەک تۆ نییە؟ - دکتۆرێکی کورد عەیادەی هەیە، ماددە خاوەکەی لە تورکیاوە دەهێنێت. دوای ئیختیبار، بۆی دەرکەوتووە ماددە خاوە تورکییەکە هەم باشە و هەم بۆ بەکاربەری کورد هەرزان دەکەوێت. دەبێ ئەو ماددە خاوە بەکاربهێنێت. - نەخۆشخانەیەک تورکییە، پزیشكی پسپۆڕیی تێدایە و ئێمە بەم پەلە پەلە دەستمان ناکەوێت. دەبێت بایکۆت نەکرێت. - ئێمە سەدان خوێندکارمان هەیە لە تورکیا و لەوێ دەژین. چی بکەن تازە؟ - ئاخر قسەم، کاریگەریی بایکۆت لەسەر بەرهەمی ناوخۆ زۆر نابێت، بەتایبەت ئەگەر شتی تری بەدوادا نەیەت. خۆ ئەگەر بایکۆت هێندە گرنگ بێت، وڵاتانی دواکەتوو بەس بە بایکۆت دەبوژانەوە. پوختە رەنگە موخابەراتی تورکیا و بەشێک لە دەسەڵاتدارانی کوردیش دەستیان هەبووبێت لەوەی هەرێم ببێت بە ژێر شاڵاوی کاڵای تورکیاوە، واتە سیاسەتی "خنکاندنی بازاڕ"یان بەکارهێنابێت (تەنانەت زەرە لە خۆیان بدەن تا قۆرخی بازاڕ دەکەن). لەم روەوە، بایکۆت دژی ئەو قۆرخکارییەیە. بەڵام هەموو شت بە پیلانگێڕیی بییر لێناکرێتەوە. من رێزی ئەو بەرهەمهێنە دەگرم کە شەو و رۆژ بییر دەکاتەوە و هەوڵدەدات تا شتێکی نوێ بگەیەنێت بە بەکاربەر، گرنگ نییە بە چ زمانێک قسە دەکات. کاڵای تورکیی لە ئەڵمانیا و ئەمریکاش، بەتایبەت لە جلوبەرگدا، کێبڕکێ دەکات. کەواتە مۆدێلێکی سەرکەوتوشیان هەیە لە بەرهەمهێنان و رکابەرییدا. بەرهەمهێنی ناوخۆش دەبێت بجوڵێت و میتۆدی بەرهەمهێنان و بەڕێوەبردنی چاک بکات، حکومەتیش یارمەتیدەریان بێت، دەنا شەڕی بەکاربەر زەرەری درێژخایەنی بەدوادا نایەت. بەڵی بۆ "بایکۆتی شمەکی تورکیی هەرچەند دەتوانیت "، ئەگەر بە نەچون بۆ رێستورانتێکیش بێت. ئاساییە ئەگەر ناتتوانی لە هەموو شتێکدا. نەخێر بۆ تەخوین و تۆمەتبارکردن و موزایەدەکردن بە بایکۆتەوە. بەڵی بۆ هەنگاوی تر (کە لەسەر بەکاربەر نییە) بۆ بوژانەوەی بەرهەمی ناوخۆ. تییینی: ئەم وتارە دەربارەی بایکۆت درێژەی وتارێکی کورتی پێشومە کە دوای کۆمێنتی هەندێک و ناحاڵییبونێك لە نێوانماندا رویدا، بە پێویستمزانی قسەی زیاتری لەسەر بکەم. ( بایكۆتی كاڵای توركی شەرەفە، ئەخلاقە، خواپەرستیە، دژی سەربڕینەكانی ئۆردوغانی فاشی)
د. جەعفەر عەلی چەندین ساڵە سەرزەمینی سوریا، مەیدانێکی گەرمی رووبەڕووبوونەوە و ململانێی نێوان دەوڵەتانی دونیا و ناوچەکەیە. لەگەڵ سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی لە (٢٠١١)دا ئەگەرەکان بەرەو ئەوە بوون، کە سوریا روو لە کەوتن و خۆری بنەماڵەی ئەسەدیش روو لە ئاوابوون بێت، بەڵام رووداوەکان ئاراستەیەکی دیکەیان وەرگرت، ئاراستەیەک کە رەنگە بۆ خودی ئەسەد و هاوپەیمانەکانیشی پێشبینیکراو نەبووبێت. کاتێک خەڵكی سوریا بە جیاوازی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانییەوە دژ بە دیمەشق راپەڕین، بەشێکی گەورە لە دەوڵەتانی بڕیار بە دەستی دونیا لە ئەمریکاوە بۆ ئەوروپا، تەنانەت تورکیاش، داوای رۆیشتنی بەشار ئەسەدیان دەکرد، تەنانەت بڕوایان وابوو، کە چارەسەری ئاشتیانەی دۆخی سوریا لە ئامادەبوونی ئەسەددا، کارێکی نەکردەیە. دیمەشق تا دوو ساڵیش بەر لە ئێستا، بەشی هەرە گەورەی جوگرافیاکەی بۆ گروپە جیاوازەکانی سوریا لە دەستدابوو، چ گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا، یان داعش، وێڕای ئەوەی کە ناوچەکانی هاوسنور لەگەڵ تورکیاش، تایبەت ئەو ناوچانەی کە زۆرینەی کوردنشینن، بە واقیعی لە بندەستی کوردەکاندا بوون و سوپای دەوڵەتی سوریا لەو ناوچانەدا پاشەکشەی کردبوو. کوردەکان جیاواز لە ناوچەکانی دیکە، جۆرێک لە بەڕێوەبردنی سەربەخۆیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان دامەزراندبوو، کە تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان تیایدا هاوبەشی دەسەڵات و بەڕێوەبردنەکە بوون. لە دۆخی ئاڵۆزی سوریادا، ئەمریکا و روسیا وەک دوو هێزی کاریگەری نێودەوڵەتی، ئێران و تورکیاش وەک دوو هێزی کاریگەری ناوچەیی، بوونە بەشێک لە ململانێ و ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە. سوریا بووە سەرزەمینی بەریەککەوتن و بە یەکدادانی ناڕاستەوخۆی بەرژەوەندییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییە جیاوازەکان. ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە بە کردەوە پەرۆشی زۆری لە جەنگی سوریادا پێشاننەداوە. بوونی ئەمریکا لە سوریا زیاتر ئامادەیی راگرتنی باڵانسی هێز بووە لە بەرامبەر هەژموونی ئێران و روسیادا، واتە هەر لە بنەڕەتدا، بوونی ئەمریکا بوونێک بووە لە نێو ململانێ ناوچەییەکاندا، نەک ئامادەبوون لە پێناوی بەلاداخستنی ململانێ ناوخۆییەکانی سوریادا. ئەگەر بوونی ئەمریکا لە عیراق بە بوونی ئەمریکا لە سوریا بەراورد بکەین، بە روونی ئەوە هەست پێدەکەین، کە عیراق، پێچەوانەی سوریا، هەمیشە پێگەی گرنگ و جێگە بایەخی زۆر بووە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا و ئامادەبوونی ئەمریکا لە عیراقدا، ئامادەبوونێکی راستەقینە بووە، بە مانای ئەوەی تەنانەت دوای بڕیاری پاشەکشەی هێزەکانیشیان لە سەردەمی دەسەڵاتی ئۆبامادا، گۆڕەپانەکەیان تەواو بۆ ئێران چۆڵنەکردووە. هەرچەندە ئەمریکا لە سوریادا توانای ئەوەی هەبوو بەر لەوەی دۆخەکە بەو ئاڵۆزییەی ئێستای بگات، بەر لەوەی سوریا بەسەر جوگرافیای نفوز و دەسەڵات و بەرژەوەندی جیاوازی جیهانی و ناوچەییدا دابەش بێت، ململانێکە بە بەرژەوەندی خۆی و دۆستەکانی لە سوریا یەکلابکاتەوە. روسیاش لە سەرەتاکانی دەرکەوتنی دەسەڵاتی داعشەوە وەک ژمارەیەکی کاریگەر لە (٢٠١٥)وە هاتووەتە ناو هاوکێشەکە و تا رادەیەکی گەورەش هاوسەنگی هێز و خاکی بە قازانجی دیمەشق گۆڕی. روسیا پێشتریش و لە رۆژگاری دەسەڵاتی ئەسەدی باوک‌دا، هاوپەیمان و پشتیوانی سوریا بووە، ئێستاش لە سەردەمی ئەسەدی کوڕدا، هەر وەک پارێزەری دەسەڵاتی دیمەشق ماوەتەوە و توانی لە کەوتنیش بیپارێزێت. تەنانەت لەگەڵ هاتنی روسیادا، نە تەنها ناوچەکانی نفوز و دەسەڵات لەسەر خاکی سوریا بە تەواوی لە نێوان واشنتن و مۆسکۆدا، دابەشبوون، بەڵکو دەسەڵاتی ئەسەدی کوڕیش هەنگاو بە هەنگاو لە دیمەشقەوە بەرەو کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە لە دەستدراوەکان رێگەی بڕیوە. ئێران لە سەرەتای دروستبوونی مەترسی بۆ سەر دیمەشق، لە هاوکاری سیاسی، سەربازی، دیپلۆماسی، هەر جۆرە هاوکارییەکی پێیکرابێت، بۆ دیمەشق درێغی نەکردووە، هەموو تواناکانی خۆی خستووەتە کار، هەموو هەوڵێکیشی داوە تا دیمەشق نەکەوێت. هەرچی تورکیایە لە رێی کۆمەککردنی راستەوخۆ بە گروپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا و کۆبوونەوە بە بەشێک لە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی نزیک لە خۆی و جیهادییە ئیسلامییەکان، بە دژی ئەسەد جموجۆڵی لە ناو خاکی سوریا و دەرەوەی سوریادا دەسپێکردبوو. بۆ ئێران و روسیا، مانەوەی ئەسەد و نەکەوتنی دیمەشق، پرۆژەیەکی ستراتیژی بوو، لەمەشدا سەرکەوتوو بوون. ئەمڕۆ هەموو پێشبینییەکان پێماندەڵێن، کە چیتر دیمەشق، دیمەشقی بەر لە (٢٠١٧) نییە. ئەمڕۆ دیمەشق زیاتر و بە قورساییەکی گەورەترەوە بەرەو ئامادەیی لە ململانێ ناوچەییەکان و یەکلاکردنەوەیاندا بە قازانجی خۆی، رۆڵ دەگێڕێت. یەکێک لە نزیکترین دۆستەکانی ئەمریکا لە سوریا، کوردەکان بوون. ئەم دووانە، ئەمریکا و کورد (پەیەدە) لە شەڕی دژ بە تیرۆردا، دوو نزیکترین دۆست و هاوکاری یەکدی بوون. پەیەدە بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، متمانەیەکی زۆری لە رووی سیاسی و سەربازییەوە بە دەستهێنابوو، توانیبووی لە ناوچەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی سوریادا، واتە لە رۆژئاوادا، سەرکەوتنی گەورە بەسەر داعشدا بە دەست بهێنێت، ئەمریکا وهاوپەیمانانیش لە رووی هێزی ئاسمانی، هەروەها لە رووی پێدانی چەک و مەشق و هاوکاری لۆجستی و راوێژکارییەوە، یارمەتیدەریان بوون. بەڵام سەرەنجام لە ناوەڕاستی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا (٢٠١٩)، ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بڕیاریدا هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە. ئەم بڕیارەی ئەمریکا جگە لەوەی لە ئاستی رایگشتی ئەمریکی و جیهانی، تەنانەت لە ئاستی ناوەندە فەرمییەکانی وەک کۆنگرێسی ئەمریکی و ناتۆ و پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپادا، رووبەڕووی ناڕەزایی و رەخنەی توند بووەوە، لە کاتێکیشدا بوو، کە تورکیا دوای داگیرکردنی عەفرین، نزیک بە دوو ساڵ دەبێت خەریکی ئامادەکارییە بۆ پەلاماردان و داگیرکردنی ئەو ناوچانەی کە پەیەدە تیایاندا دەسەڵاتدارە، ئەمریکاش بە وردی ئاگاداری ئەم ئامادەکاری و پلانەی تورکیا بووە. لێرەوە کاتێك پەلاماری داگیرکاری تورکیا دەچێتە بواری پراکتیزەکردنی سەربازییەوە و ئەمریکاش هاوشانی روسیا و چین لە ئەنجومەنی ئاسایش، ئامادەی سەرکۆنەکردنی پەلامارەکەش نابێ، ئیدی هەرچی زیاتر وێنەکە بۆ پەیەدە و هەسەدە روونتر دەردەکەوێت. دیوی دیاری وێنەکە ئەوەیە، تورکیا دەخوازێت بە قوڵایی زیاد لە ٣٠کم بچێتە ناو خاکی سوریاوە، لەو ناوچانەی داگیریدەکات، ناوچەی ئارام لە ژێر سەرپەرشتی و هەژموونی خۆیدا رابگەیەنێت و ملیۆنان ئاوارەی عەرەبی سوریا لەو شوێنانەدا نیشەجێ بکات، واتە دەرکردنی کوردەکان و نیشتەجێکردنی عەرەب لە شوێنەکانیاندا، سیاسەتی تێکدان و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە بە قازانجی سیاسەتی فاشیزمی ئاکەپە و هاوپەیمانەکانی لە ئۆپۆزیسیۆنی توندڕەوی سوریای سەر بە تورکیا. دیوە شاراوەکەشی بریتی‌بوو لە لێدان لە بوونی کورد وەک قەوارەیەکی سیاسی، وەک پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی. چونکە لە خەیاڵی فاشیزمی تورکیدا، کورد مەترسییە و دەبێ ئەو مەترسییە لەناوببرێت. واتە هەر لە بنەڕەتدا شەڕی فاشیزمی ئاکەپە، شەڕی دژ بە بوون و ناسنامەی کوردییە، شەڕی تێکشکاندنی ئەو ئیرادەیەیە، کە هەوڵدەدات کورد وەک ئینسان، وەک بوونێکی ئازاد، گوزارشت لە خۆی بکات، نەک شەڕ دژی بوونی قەوارەیەکی جوگرافی دیاریکراو. بۆ فاشیزمی ئاکەپە، کورد وەک ئەم پێکهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییە جیاوازە قبوڵکراو نییە. بۆیە هەرچی لە دەرەوەی ئەم راستییە دەیڵێن، بۆ داپۆشینی خودی ئەو بۆچوون و روانینە فاشیانەیە، کە بە شاراوەیی لە ناوەوەی دەسەڵاتی سیاسی ئەنکەرە لە ئەتاتورکەوە بۆ ئەردۆغان بە نەگۆڕی ماوەتەوە. ئەم شاڵاوی داگیرکارییە و هەڵوێستی ئەمریکا و هاوپەیمانان وەک تەماشاکەر، کوردەکانی ناچار بە گەڕان بە دوای دۆزینەوەی دۆستی نوێ کرد، دۆستێک لانیکەم هێز و مافی داکۆکی و پاراستنی ژیانی خەڵکی ناوچەکەی لەو شاڵاوەی فاشیزمی تورکیا هەبێت. کورد لە بەردەم مەترسیدا، رۆژئاوا بەرەو کوێ؟ لە بڕوای مندا، ئەزموونی رۆژئاوا لە ئێستادا، دوای پەلاماردانی لەلایەن تورکیا و، بێدەنگی، یان هاتنەدەنگی بێ کردەوەی دونیا، کەوتووەتە بەردەم هەڕەشە و مەترسی جدییەوە، چونکە روونە هەرچی لە دوای ئەم پەلاماردانەوە لە نێوان وڵاتانی دونیا و تورکیا، یان لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە و دونیا بە یەکەوە لەگەڵ تورکیا، یان لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ تورکیادا بکرێت، لە بەرژەوەندی هەر کەس و دەوڵەتێک بێت، لە بەرژەوەندی کورد و ئەزموونی رۆژئاوا نابێت، چونکە هەمووان، بەوانەشەوە کە سەرکۆنەی لەشکرکێشییەکەی تورکیایان کردووە هاوڕان لەسەر ئەوەی، کە دەبێ یەکێتی خاکی سوریا پارێزراو بێت، هیچیشیان پشتگیری دامەزراندنی هەرێمێکی سەربەخۆ، تەنانەت فیدڕاڵیش بۆ کوردەکان ناکەن. لە ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩دا، دوای چوار کاتژمێر کۆبوونەوە لە ئەنکەرە، وەفدی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی (مایک پێنس) جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئەردۆغاندا، کە بەپێی هەموو ئاماژەکان، ناردنی ئەم وەفدەش لە ژێر کاریگەری هەموو ئەو فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەدا بوو، کە رووبەڕووی دۆناڵد ترەمپ ببووەوە، یان دوور نییە ئامانج لەو هەنگاوە بۆ سوودوەرگرتن لە کات بە ئاراستەی خامۆشکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتییەکان بووبێت، بەڵام خودی رێککەوتنی نێوان ئەم دوو وڵاتە، جارێکی دیکە نەک بۆ کوردانی رۆژئاوا و بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتی دڵخۆشکەر نییە، بەڵکو تا رادەیەکی زۆر سەپاندنی ئەو ستراتیژەیە کە تورکیا خواستی بوو لە رێی پەلاماردانی سەربازییەوە بە دەستی بێنێت. ئەمریکا لە رێی (پێنس)ەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە ئەنکەرە، ئەم رێککەوتنەی وەک دەستکەوتێک بۆ ئەمریکا، بۆ کورد، بۆ تورکیا و ناوچەکەش بەیانکرد، تورکیاش، لە رێی چاوشئوغلۆوە، گوتی: ئەوەی دەکرێت ئاگربەست نییە بۆ ماوەی ١٢٠ کاتژمێر، بەڵکو مۆڵەتە بۆ (پەیەدە) تا بە قوڵایی ٣٢کم لە سنوری تورکیاوە بەرەو قوڵایی سوریا پاشەکشە بکەن، چەکە قورسەکانیان دابنێن و بنکە و بارەگاکانیان تێکبدرێن. ئێمە ئۆپەراسیۆنەکە (بە زمانی فەرمی دەوڵەتی تورکیا) رادەگرین، بەڵام کۆتایی پێناهێنین، تا کوردەکان لەو ناوچەیە نەکشێنەوە کە بڕیارە بکرێتە ناوچەی ئارام، هەر وەک لە خاڵی یازدەی رێککەوتنەکەشدا هەر بەمجۆرە هاتووە. لە دوای رێککەوتنی ئەنکەرەی نێوان ئەمریکا-تورکیا لە١٧ی ئۆکتۆبەر و رێککەوتنی سۆچی نێوان روسیا-تورکیا لە ٢٢ی هەمان مانگدا، کوردەکان لە ناوچەکانی شەڕی گەرم کشاونەتەوە، ئەمریکاش بە فەرمی ئەوەی بە ئەنکەرە راگەیاندووە. ئەمریکا بە چەند کاروانێکی جیاواز ئەو سەدان سەربازەی لەو ناوچانەی سوریادا هەیبوو، بەرەو عیراق پاشەکشە پێکردووە، تەنها ئەوە نەبێت کە گروپێکی بچووک لە سەربازەکانی بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان هێشتووەتەوە، هەر وەک بە فەرمیش ئەمریکا رایگەیاند، کە ئەوان بۆ پاراستنی نەوت ماونەتەوە، نەک کوردەکان. لە بڕوای مندا، هێشتا بوونی گروپێکی بچووکیش لە سەربازانی ئەمریکا بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی دەوروبەری دێرەزوور، باشترە لەوەی ئەو سەرچاوە نەوتییانە بکەونە بندەستی روسیا، ئێران، یان تورکیا و دیمەشق، چونکە دەشێت ئەمریکا پلانی ئەوەی هەبێت جارێکی دی ئەو سامانە ئابوورییە بخاتەوە خزمەتی پرسی کورد لەو ناوچانەی تیایدا دەسەڵاتدار دەمێنن. دۆسیەی کوردەکان لە نێو هەموو ئەو ململانێ ئاشکرا و شاراوانەدا، دەبێ لە ناو جانتای دیپلۆماسی کام وڵات‌دا حەشار درابێت، لەسەر کام مێزی کۆبوونەوە و لە کام پایتەختی ئەو وڵاتانەدا گفتوگۆی پیلانگێڕییەکە بە کۆتا بگەیەنن. دیوە ئاشکراکەی پیلانەکە بەرەو ئەوەیە، ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا ئەگەر نەکەوێتە بەردەم مەترسی هەڵوەشان، ئەوا لە رووی جوگرافیاوە بەرەو بچووککردنەوە، لە رووی سیاسی و سەربازیشەوە کەمتواناتر بکرێت. ئەمریکا، روسیا، ئێران، تورکیا، تەنانەت دیمەشقیش لەمڕووەوە گرفتێکیان نابێت. بۆ هیچ یەکێک لەوانە ئەوەی گرنگە، کورد و ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا نییە، بەڵکو بەرژەوەندییە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانە، هەمووان بە دوای بە دەستهێنانی زۆرترین دەستکەوتەوەن، دەستکەوتی سیاسی و ئەمنی و ستراتیژی، دەستکەوتی بە سەرکەوتوویی هاتنەدەر لە ململانێکە. بۆ کوردیش لە نێوان هەڵوەشانی کۆی ئەزموونەکە و بچووکبوونەوەی جوگرافیادا، ئەگەرچی ئەم بچووکبوونەوەی جوگرافیایەش دوور لە هەڕەشەی بەردەوام نابێت، بەڵام گومانی تێدا نییە بڕیاری عەقڵانی ئەوە دەبێت، کە لە ژێر باری ناهاوسەنگی هێز و پشتیوانی نێودەوڵەتیدا، بە بچووکبوونەوە رازی بێت. هەڵوەشان نزیک لە وێرانبوونە لە رووی سیاسی، کۆمەڵایەتی، سایکۆلۆژی، بەڵام بچووکبوونەوە نا. هەڵبژاردنی بژاردەی بچووکبوونەوە نە تەنها بڕیارێکی لۆژیکییە لە رووی سیاسییەوە، بەڵکو جارێکی دی درێژەدانە بە کارکردن بۆ پاراستن و بردنەپێشی ئەجێندای سیاسی کورد لە رۆژئاوا لەسەر ئاستی ناوخۆیی، نێودەوڵەتی و ناوچەیی، واتە هاوشانی مانەوە وەک لایەنە تەکتیکییەکەی، دەشێ لە رووی ستراتیژییەوە، ئایندەیەکی نوێی سیاسی و دیموکراسی و بە یەکەوەژیانی لەسەر بینا بکرێتەوە. دوورکەوتنەوە، یان کشانەوەی تەواوی ئەمریکا لە جەوهەری ململانێکە لە سوریا، جگە لەوەی بۆ کورد زیانی گەورە دەهێنێت، بۆ نزیکترین هاوپەیمانی ستراتیژی خۆیشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، واتە ئیسرائیل، هیچ دڵخۆشییەک ناهێنێت. هەرگیز بوون و نزیکی ئێران و دیمەشق لە سنورەکانی باشورەوە لە ئیسرائیل، بەبێ ئامادەبوونی ئەمریکا لە نێو ململانێکەدا، بە قازانجی سیاسی و سەربازی و ئەمنی ستراتیژی ئیسرائیل نابێت. ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت، کە ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل بە گەورەبوونی زیاتری هەژموونی ئێران و بەهێزتربوونەوەی دیمەشق، دەکەوێتە ژێر هەڕەشەی گەورەترەوە، بۆیە ئەگەر بۆ ئەمریکا دەستبەرداربوون لە کورد وەک دۆستێک لە شەڕی دژ بە تیرۆر لە سوریادا کارێکی ئاسان بێت، ئەوا ئەم دەستبەرداربوونە لە هاوپەیمانی تەمەن، لە هاوپەیمانی ستراتیژی خۆی، واتە لە ئیسرائیل، کارێکی نەکردەیە، بۆیە دەبێ دیوە شاراوەکەی ئەم پرسەش لە ئەجێندای سیاسی کۆشکی سپی‌دا ببینرێت. ئایا ئەمریکا وەکچۆن دەستبەرداری دۆستە کاتییەکانی دەبێت، هەر بەمجۆرەش ئاسایشی نەتەوەیی هاوپەیمانە پلە یەک و ستراتیژییەکانی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە بەردەم هەڕەشە و مەترسییەوە. پرسیارێکە و وەڵامەکانی لە هەگبەی هاوکێشەی ململانێکانی دواتردا باشتر روون دەبنەوە.
عەبدولڕەحمان رەزگەیی ھەندێک جار مرۆڤ چەندە بەرپرسیارە لە ئەنجامدانی کردەوەیەک کە دەیکات، ھێندەش بەرپرسیارە بەرامبەر بێدەنگی و ھەڵوێست وەرنەگرتن بەرامبەر کردەوەیەکی ھۆڤانە وەک ئەوەی ئەردۆگان ئەمڕۆ ئەنجامیدەدات لە ڕۆژاڤا، وەک بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی (moral responsibility)، بۆ ئێمە وەک کورد وەرگرتنی ھەڵوێست ھەم ئەرکە و ھەمیش بەهایەک بۆبەشداری تاکی کورد دەگێرێتەوە لەپرسێکی گەورەی مەترسیدار، کەپەیوەستە بە بوونی ئێمەوە وەک مرۆڤ، بەکڕینی بەرھەمی تورکی بە ناڕاستەوخۆ بەشداری لەو زوڵمەی دەکەی کە چەندین ساڵە تورک نەک ھەر لە کورد بگرە لە گەلانی تری ناوچەکەی دەیکات. ئەوانەی پێیان وایە بایکۆت کاریگەری نابێت ھەڵەن، بایکۆت وەک خەباتێکی مەدەنی ئاشتیانە کاریگەری گەورە لە دوورمەودادا دروست دەکات، بۆ ئەمەش کۆمەڵیک جوڵانەوەی بایکۆت ھەن لە مێژوودا کە توانیویانە کاریگەری گەورە دروست بکەن، کە گرنگترینیان جوڵانەوەی سوەداشی ( Swadeshi movement )ی ھیندیەکان بوو لە ساڵی ١٩٠٥، ئەم جوڵانەوەیە یەکەم ھەنگاوی ھیندیەکان بوو بەرەو سەربەخۆیی، دروستبوونی جوڵانەوەکە لە ئەنجامی بڕیارێکی بەریتانیا بوو بۆ دابەشکردنی ھەرێمی بەنگال بۆ دوو بەشەوە، بەم ھۆیەش ھیندیەکان یەکەم جوڵانەوەی بایکۆتیان دامەزراند وەک ھەڵوێستێک دژی ئەو بڕیارەی حکومەتی بەریتانیا، بڕیاریاندا ھیچ بەرھەمێکی دروستکراوی بەریتانیا نەکڕن، کە توانی کاریگەریەکی بەرفراوان لە سەرانسەری ھیندستان دروست بکات و لەلایەن زۆربەی ھیندیەکانەوە بەشداری تێداکرا و پابەندبوون پێیەوە، ئەمە جگە لەوەی توانی ڕۆڵی کاریگەر ببینێت لە زیادبوونی خواست لەسەر بەرھەمی ناوخۆ و بوژانەوە و بەھێزکردنی ئابور‌ی ھیندستان، دواتر ئەم جوڵانەوەیە لە چوارچێوەی بایکۆتدا نەوەستا و بڕیاریاند جوڵانەوەکە شێوازی جیاواز لە خەبات بگرێتەبەر و ببێت بە پڕۆژەیەکی نەتەوەیی کە زۆربەی ھیندیە ناسیۆنالیستەکانی کۆکردەوە تا گەشتە ئاستێک لە ساڵی ١٩٤٧ دا ھیندیەکان توانیان سەربەخۆیی بەدەستبێنن. بایکۆت وەک چەکێک دژی ستەمی بەریتانیا و میکانیزمێکی سیاسی سەدەیەک لەمەوبەر توانی دەستکەوتی گەورە بۆ ھیندیەکان بەدەستبێنێت، لە ئێستاشدا ئێمەش دەتوانین بایکۆتی بەرھەمی تورکی وەک ئاسانترین و کاریگەرترین ڕێگا بەکاربێنین، ئێمە دەبێت بەرلەوەی گلەیی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتە زلھێزەکان بکەین كە بەرگریمان لێناكەن، دەبێت خۆمان بتوانین لایەنی کەمی ئەرکی سەرشانمان جێبەجێ بکەین بە بایکۆتکردنی بەرھەمی تورکی. بۆیە بەشداربە لە بایکۆتکردنی بەرھەمی تورکی، بەشێک مەبە لە زوڵم ، چونکە بەشدارنەبونت لە بایکۆت بە ناڕاستەوخۆ بەشداریە لەو زوڵمەی لە ڕۆژاڤا دەکرێت، ھەروەک چۆن بەشداربونیشت ھەم بەھایەکی ئەخلاقیە ھەم ھێمای ئیرادە و زیندویی ئێمەی کورد نیشان دەدات و ھەمیش چەکێکی کاریگەرە دژی ئەو زوڵمەی لە خۆت و ھاوزمانەکانت دەکرێت
جەزا والی زانستی ئەنسرۆپۆلۆجیا بەگشتی و ئەنسرۆپۆلۆجیای كەلتوری بەتایبەتی زانستێكی زۆر گرنگە بۆ خوێندنەوەو تێگەیشتن و توێژینەوەو شیكردنەوەی كەلتوری كۆمەڵگە و دیاردە كەلتوریەكان. هەتا ئەمڕۆ ئەم زانستە وەك بەشێك لە كۆلێژی زانستە كۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتییەكان لەزانكۆكانی كوردستاندا ناخوێنرێت، لەبەر ئەم هۆكارە هەتا ئێستا ئەو توێژینەوە زانستی و ئەكادیمیانەی لەبواری ئەنسرۆپۆلۆجیا لەهەرێمی كوردستاندا ئەنجامدراون زۆركەم و دەگمەنن، ئەمەش وایكردووە كە زانكۆ‌و دەمودەزگا ئەكادیمیەكان نەتوانن دراسەی كەلتوری كوردی بەگشتی و كەلتورە جیاوازەكانی كوردستان ئەنجامبدەن. ئەنسرۆپۆلۆجیای كەلتوری Cultural Anthropology ئەو زانستەیە كە لێكۆڵینەوە دەكات لە داهێنانەكانی كۆمەڵگە، ئامڕازەكانیان، ئامێرەكانیان، چەكەكانیان، جۆر و شێوازی دیزاینی خانووەكانیان و نیشتەجێبوونیان، شێواز و جۆری جلوبەرگپۆشینیان، شێوازی ڕازاندنەوە و ئەو خشڵ و جوانكارییانەی بەكاریدەهێنن، یاری و هونەر و ئەدەبیاتیان، داب و نەریت و چیرۆك و ئەفسانەكانیان، واتە ئەو زانستەیە كە لێكۆینەوە لەهەموو بەرهەمە ڕۆحی و مادیەكانی كۆمەڵگە دەكات، هەروەها لێكۆڵینەوە لە وەرگرتن و خواستنی كەلتوور و گەشەی كەلتوریی و گۆڕانی كەلتوری كۆمەڵگە دەكات. هەروەها لە سەرەتا و ڕیشەی دروستبوونی كەلتور و شارستانیەت و فرەیی و جۆراوجۆریی كەلتور و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی شارستانیەت و كەلتور دەكۆڵێتەوە. هەروەها ئەنسرۆپۆجیای كەلتوری لقێكە لە ئەنسرۆپۆلۆجیا، كە لە شێوازی ژیان و بیروباوەڕ و دابونەریت و سرووتەكانی كۆمەڵگە دەكۆڵێتەوە و دابەشكراوە بۆچوار بەش: 1- زانستی شوێنەوار، كە گرنگی دەدات بە شوێنەوار و لایەنە مادییەكانی كەلتوور و پرۆسەی گەشەی مێژوویی كەلتوور. 2- ئەسنۆلۆجیا بریتییە لە لێكۆڵینەوەی جیاوازی و بەراوردكاری كەلتوورییەكان. 3- ئەسنۆگرافیا – وەسفی كەلتووری كۆمەڵگە. 4- زانستی زمانەوانی: گرنگی دەدات بە زمان وەك ڕەگەزێكی سەرەكی كەلتور و وەك ئامڕازێكی سەرەكی پەیوەندی مرۆڤی و ئامڕازی گواستنەوەی بیروبۆچوون و گوزارشت بە وشە و ئاماژە و هێما. ئەنترۆپۆلۆژیای كەلتوری لقێكە لە ئەنترۆپۆلۆژیایی گشتی و بایەخ بە توێژینەوەی كەلتوری مرۆڤایەتی، بیروباوەڕیان، بەهاكانیان، تەكنەلۆژیایان، بواری ئابووری، چالاكییە كۆمەڵایەتییەكانیان دەدات. كەلتور سەنتەری توێژینەوەی ئەنسرۆپۆلۆژیای كەلتورییە، بوارە سەرەكییەكانی ئەنسرۆپۆلۆژیای كەلتوری" هێماكان، بەهاكان، پەیوەندی كۆمەڵایەتی و ئابور‌ی، دابونەریت، ئاین و بیروباوەڕەكان، هونەر، كار‌و بەرهەمهێنان و چالاكی ئابور‌ی، ماف و ئامێرەكانی بەجیهانیبوون و تەكنۆلۆجیا دەگرێتەوە. ئەم زانستە گرنگی بە گۆڕانی كەلتووری و گونجانی كەلتووری دەدات. تایبەتمەندییەكانی لێكچووی نێوان كەلتوورەكان و لێكدانەوە و شیكردنەوەی قۆناغەكانی پێشكەوتنی كەلتووری لە كۆمەڵگەدا دیاری دەكات. هەروەها گرنگی بە زمان و شوێنەوار و بەراوری نێوان كەلتوورە جیاوازەكان دەدات. ئەنسرۆپۆلۆجستی ئەمریكی (Marvin Harris) دەڵێت: " ئەنسرۆپۆلۆجیای كەلتوری لیكۆڵینەوە دەكات لەو: شیوازی - ژیانە گشتگیرە كۆمەڵایەتییە بەدەست هاتووەی گروپیك لەخەڵك، كە چۆنیەتی ڕێگاكانی بیركردنەوەیان و كردار‌و هەستیان دەگرێتەوە". لەڕوانگەی گرنگی ئەم زانستەوە بە پێویستی دەزانین ناوەند و رێكخراو‌و سەنتەری توێژینەوەی كەلتوری لە هەرێمی كوردستاندا دابمەزرێت، بەمەبەستی: ئەنجامدانی توێژینەوەی كەلتوری دەربارەی ئاین و كەلتورە جیاوازەكانی وڵاتەكەمان و ئاشنابوونی خەڵك بە كەلتورە جیاوازەكان و شیكردنەوەی دیاردە كەلتورییە كۆن و نوێكان، دەستنیشانكردن و شیكردنەوەی خاڵە نەرێنی و ئەرێنییەكانی كەلتور و ئایینەكان. ئەمەش دەبێتە زەمینە سازییەكی پەروەردەیی بۆ بڵاوكردنەوە و چاندنی توخمە كەلتورییە دروست و پێشكەوتووەكان و فرەكەلتوریی و قبوڵكردنی كەلتورە جیاوازەكان و پێكەوەژیانی ئاشتیانە. لە ڕێگەی گرنگیدان بەم زانستەوە دەتوانین پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی ئاین و كەلتوورە جیاوازەكانی كوردستان و كەلتووری (لێبووردەیی ئاینی و كەلتوریی) بكەینە كەلتوری باوی خەڵك. لە ڕێگەی ئەم زانستەوە دەتوانین پێكهاتە كەلتوریی و ئاینیەكان لەكوردستاندا بناسین و تایبەتمەندییە نەتەوەیی و ئاینیی و كەلتوورییەكانیان بزانین و ئاشنای بیروباوەڕ و بەها و یاسا و داب و نەریت و سرووتەكانیان ببین و لێیان تێبگەین. هەنوكە كۆمەڵگەی كوردستانی لەهەموو كات زیاتر پێویستی بەم زانستە هەیە، بۆ خوێندنەوەی هۆكارو دەرئەنجامەكانی ئەو شڵەژانە كۆمەڵایەتییەی لە كۆمەڵگەی كوردستانیدا ڕویداوە. بۆنموونە( بێمتمانەی، شەڕوئاژاوەی كۆمەڵایەتی، تاوان، جیابوونەوەی ژن و مێرد، خۆكوشتن، نەگونجانی كۆمەڵایەتی، بێكاری، لادان لە داب و نەریت و پڕەنسیپە كەلتورییەكان، توندوتیژی جەستەیی و دەروونی،هتد.) هەموو ئەم حاڵەت و دیاردە كۆمەڵایەتیانە، ڕەگ و ریشەی كەلتورییان هەیە و پێویستیان بە توێژینەوەی كەلتوری هەیە. سەرچاوەكان: محمد الخطيب، الأنثروبولوجيا الثقافية شاكر مصطفى سليم، قاموس الانثروبولوجيا ماستەر لە ئەنسرۆپۆلۆجیای كەلتوری
مەریوان وریا قانع لە دونیای ئەمڕۆدا یەکێک لە ستراتیژیەتە گرنگەکانی خەباتی سیاسیی میلەتانی چەوساوەی وەک ئێمە، بریتییە لە گەیشتن بە جیھان، گەیشتنە بە ئەوانیتر، بەو بەشەی جیھان کە ناوی مرۆڤایەتییە. لەم گەیشتن بە جیھانەدا دوو ڕەھەند زۆر گرنگە. ڕەھەندی یەکەمیان ئەوەیە کە ببینرێت، لەبەردەمی جیھاندا دەربکەویت، ڕێگر و بەربەستەکان ببەزێنیت و بگەیتە بەرچاوی جیھان.. ئێدوارد سەعید کە باس لە مێژووی خەباتی فەلەستینیەکان دەکات لەوە ئەدوێت ئەم مێژووە بەردەوام یەک ئارەزووی ھەبووە، ئارەزوی ئەوەی جیھان فەلستینیەکان ببینێت. جگە لە بینین ڕەھەندێکی دیکەش پێویستە، ڕەھەندی ئەوەوی کە ببیسرێیت. لەڕاستیدا بینین بەتەنھا بەس نییە، تەنھا بڵاوبووونەوەی وێنە و دیمەنەکان بە جیھاندا بەتەنھا بەس نییە، بەڵکو پێویستە بشبیسرێیت، جیھان تەنھا وێنەی تاوانەکان نەبینێت، بەڵکو ئەو حیکایەتانەش ببیسێت کە لەپاڵ ئەو تاوانانەدا دەگێڕدرێنەوە. تێکەڵکردنی ئەم دوو ستراتیژە کاری ورد و ڕۆژانە و بەردەوامی دەوێت. ھەموو ھەوڵی وڵاتە داگیرکەر و چەوسێنەرەکانیش ئەوەیە ڕێ لەم دوو مەسەلەیە بگیرێت، چەمکی ”سەروەریی دەوڵەت“ خۆشی ئەو ئامرازە سەرەکییەیە کە بۆ ئەم مەبەستە دەخرێتەکار. ھەڵچنینی دیواری گەورەوە بەدەوری ئەو میلەتانەدا، تەلبەندکردنی سنوورەکانیان، میلیتاریزەکردنی ژیان و ڕێگرتن لە ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێران و چاودێریکەران بۆ ئەوەی وێنەکان و دەنگەکان بگوڕێزنەوە، لەپاڵ چەمکی ”سەروەریی دەوڵەت“دا، ستراتیژیەتی سەرەکیی شاردنەوەی ئەو میلەتانەن لە جیھان. شتێک کە لە بینین و بیستندا پێیوستە ئاگاداریبین ئەوەیە وێنەی ئێمە بۆ دەرەوە تەنھا وێنەی قوربانیبوونی بەردەوام نەبێت، تەنھا وێنەی وێرانکاریی و خوێنڕشتن و پەلاماردانەکان نەبێت، بەڵکو ھاوکات وێنەی ئیرادەیەکی گەورەی تەسلمنەبوون و بەرەنگاربوونەوە بێت، تێکەڵ بە ئیرادەی چێژوەرگرتن و خۆشویستنێکی گەورەی ژیان. ئەوەی دەچێتە دەرەوە تێکەڵێک بێت لە برین و کۆڵەندان و لە کارەسات و ئارەزووی ژیان، لە بەرەنگاریی و سەما. گرنگە وێنەی میلەتی ئێمە وەک میلەتێکی چەوساوە تێکەڵبێت بە وێنەی میلەتێکی سەماکەر، مۆسیقاژەن، سەیرانکەر. لەوکاتەدا کە وێنەی منداڵێکی کوژراومان بە جیھاندا بڵاودەبێتەوە ھەوڵبدەین وێنەی مناڵێکیشمان کە سەمادەکات و لە ئاسمان ڕادەمێنێت، وێنەی کچێک کە خەریکە مۆسیقا دەژەنێت، وێنەی ئاگرێک لە شاخەکاندا کە بەدەوریدا خەڵکانێک کۆبوونەتەوە و گۆرانی دەڵێن، بەیەکەوە بچنە دەرەوە، یان بەیەکەوە لەسەر شەقام و گۆڕەپانی شارە گەورەکانی جیھان ئامادەبن. بە مانایەکی تر پێویستە ئاگادارین ”چوارچێوەیەکی پاسیڤ“، passive frame، بۆ دەرکەوتنمان لە جیھاندا دروستنەبێت. لە دوای ھێرشەکەی ئەردۆگانەوە بۆسەر ڕۆژئاڤا چوارچێوەیەکی جیھانی نوێ لە دروستبووندایە کە بڕێکی گەورە لە ئامادەگیی بۆ بینینی کورد و خەڵکی کوردستانی تێدایە. لێکنزیکبوونەوە و سۆز بۆ کورد و مەسەلەکەی، ھاوشانە بە ڕق و بێزاریی و توڕەبوونێکی گەورە لە تورکیای ئەردۆگان و سیاسەتی داگیرکردن و پەلاماردانی ئەوانیتر. بە درێژایی سەدەی بیستەم کەم سیاسیی تورکیی ھەبووە، ھێندەی ئەردۆگان بێزراو بێت لە دونیادا. ئەردۆگان و ترەمپ لەیەک تەرازوودان و ھەردووکیان ڕووەبڕووی شەپۆلێکی گەورە لە ڕق و ڕەخنە و ناڕازیبوونی جیھانیندا. ھەم ئەردۆگان و ھەم ترامپ جەنگی بردنەوەی ڕای گشتیی ئەوروپیی و جیھانیان دۆڕاندوە. وێنەی ئێمە لەبەردەم ئەو ڕای گشتییەدا وێنەی میلەتێکی بەجێھێڵدراو و خیانەتلێکراوە. ئەم دۆخە دەشێت ھەندێک دەلاقەی بچووکمان بەڕوودا بکاتەوە. ئەوەی پێویستە ھەوڵدانێکی ڕێکخراو و سیستماتیکی خۆمانە بۆ درێژەدان بەم دەرکەوتن و بیستنە لە جیھاندا. ئەمەش کارێکی مەحاڵ نییە، بەڵام ئاسانیش نییە.
محه‌مه‌د حسێن ئایا بایكۆتی كاڵا توركیه‌كان، بڕیارێكی عه‌قلانی و كاریگه‌ره؟ ژماره‌یه‌ك میدیاكار، مامۆستای ئاینی، په‌رله‌مانتارو سیاسی نه‌زان و بێ به‌هره چه‌ند رۆژێكه، به نه‌فه‌سێكی تورك-دۆستانه‌وه، كه‌وتونه‌ته قسه‌فڕێدانی نامه‌سئولانه له دژی هه‌ڵمه‌تی بایكۆتكردنی كاڵا توركیه‌كان. ئه‌مانه، كه سه‌داو كاریگه‌ری بایكۆتكردنه‌كه ته‌نگه‌تاوی كردوون، كه‌وتونه‌ته دڵساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له پرۆسه‌كه‌و بێئاگاو (به‌ئاگا) ئاو به ئاشی له‌شكره كوردكوژه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا ده‌كه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كاڵا‌و شتومه‌كه توركیه‌كان نه‌بێت خه‌ڵك له برسانا ده‌مرن. یان بایكۆته‌كه زیان به كوردانی باكور ده‌گه‌یه‌نێت. لۆجیك و تێگه‌یشتنی ئه‌م تورك-دۆستانه له ڕوی ئه‌خلاقی و نیشتمانیه‌وه‌هه‌رچۆنێك بێت، پیرۆزی خۆیان بێت؛ من كێشه‌م له‌گه‌ڵی نیه. به‌ڵام زۆر ناڕاسته‌و ناكۆكه به‌و پێوانه ئابور‌ی و سیاسیانه‌ی بازرگانی و بازاڕی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌به‌ن به‌ڕێوه. جارێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه راست نیه كه ده‌لێن به بێ كاڵا توركیه‌كان خه‌ڵكی كوردستان ناتوانن بژین. ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌مڕۆ سنوره‌كانیشی به‌ته‌واوی دابخات هه‌زاران كۆمپانیای هاورده‌كار هه‌یه كه ده‌توانن كاڵای ئێرانی، هندی، چینی، پاكستانی، ئۆكرانی، ئه‌وروپی، مسری و ..هتد بهێننه وڵاته‌كه‌وه. كواڵیتی كاڵاكانی ئه‌م وڵاتانه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا باشتره‌و نرخه‌كانیشیان هه‌رزانتره له كاڵا توركیه‌كان. داتا‌و به‌ڵگه‌ی كواڵیتی كۆنترۆڵ هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیانه (ئه‌گه‌ر پێویستی كرد له كاتی خۆیدا هه‌مووی ده‌خه‌ینه‌ڕوو). ئارگۆمێنتێكی تری ئه‌م تورك-دۆستانه ئه‌وه‌یه كه به‌م بایكۆته بازرگان و كرێكارانی باكوری كوردستان زیانیان پێده‌گات به‌و پێیه‌ی ژماره‌یه‌ك له كاڵاكان له‌وێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و خاوه‌نه‌كانیان كوردن. ئه‌م بۆچونه‌ش زۆر هه‌ڵه‌یه‌و تێنه‌گیشتووه له‌و لۆجیكه‌ی كه بایكۆتی ئابور‌ی له‌سه‌ر بونیادنراوه. ئه‌و كۆمپانیا‌و كرێكارانه، با كوردیش بن، باجده‌ری ده‌وڵه‌تی توركن. ئه‌وان سوپاكه‌ی ئه‌ردۆغان ته‌مویل ده‌كه‌ن. كه‌س رقی له هاوڵاتیانی توركیا نیه به غه‌یره كورده‌كانیشه‌وه. ئامانجی ئه‌م بایكۆته بۆ ئه‌وه‌یه زیانی ئابور‌ی به حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بگه‌نرێت. ئه‌مه بۆ دروستكردنی فشاره نه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه له گه‌لانی توركیا. پاساوێكی تری ئه‌م تورك-دۆستانه له دژی بایكۆت، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستانه له توركیاوه، به پێی داتاكانی دیلیۆت حكومه‌تی هه‌رێم له داهاتی نه‌وته‌كه‌ی كه‌مێك زیاتری ده‌ستده‌كه‌وێت له حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و كۆمپانیا توركیه‌كان. له سێ مانگی كۆتایی ٢٠١٨‌دا، تێكڕای نرخی هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وتی كوردستان ٥٤ دۆلار بووه. له‌م پاره‌یه كه‌متر له ٢٩ دۆلاری هاتۆته خه‌زێنه‌كانی هه‌رێمه‌وه، ئه‌وی تر دراوه‌ته كرێی به‌رهه‌مهێنان و بازاڕیكردن و گومركی توركیا. ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا نه‌وتیه توركیه‌كان خۆیان پشكیان هه‌یه له نه‌وتی كوردستاندا‌و خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنان، وه‌ك گه‌نه‌ڵ ئینێرجی و كۆمپانیای وزه‌ی توركی و پێتئۆیڵ و…هتد. كه‌واته توركیا یه‌كێكه له سودمه‌نده سه‌ره‌كیاكانی نه‌وتی كوردستان. ئه‌گه‌ر بڕیاره ئه‌م نه‌وته بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی به‌كاربهێنرێت، ئه‌وا ده‌بێت لایه‌نی كوردسانی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه بكات. نه‌وتی كوردستان ئه‌گه‌ر به ته‌نكه‌ریش بۆ بازاڕه‌كانی ئاسایای ناوه‌ڕاست بنێردرێت ئه‌وا هێنده داهاتی ده‌بێت كه دواجار ٢٩ دۆلار( له كۆی ٥٤ دۆلار) بگه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی هه‌رێم. چه‌ند ژماره‌یه‌كی مانادار‌و كاریگه‌ر: له ماوه‌ی كه‌متر له دوو حه‌فته‌دا، رێژه‌ی ئه‌و سه‌رنیشینانه‌ی به كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیه توركیه‌كان هاتوچۆیان ده‌كرد له كوردستانی عێراقدا ٧٥% كه‌می كردووه، ئه‌مه تا ١٨\١٠\٢٠١٩، به وته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری و فڕۆكه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان. هاوكات ده‌یان گه‌شتی فڕۆكه‌وانی كۆمپانیا توركیه‌كان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رنیشینه‌وه. نرخی پلیتی فڕۆكه‌كانیشیان دابه‌زیوه بۆ نزمترین ئاست له ده ساڵی رابردوودا. له شاره‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌ولێر، چه‌ندین بازاڕ‌و بازرگان به لافیته رایان گه‌یاندووه كه ئیتر ئه‌وان كاڵای توركی نافرۆشن. راسته ئه‌م بایكۆته له‌وانه‌یه زیان به ژماره‌یه‌ك دوكان و بازرگانی خۆمان بگه‌یه‌نێت كه له ئێستادا كاڵا‌و شت و مه كی توركییان لایه، به‌ڵام ئه‌مه زیانێكی كاتیه؛ گرنگی پرۆسه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌م بازرگانانه ئیتر ناتوانن و نا‌وێرن شت و مه‌كی توركی هاورده بكه‌ن، به‌ڵكو ناچار ده‌بن به دوای به‌دیل له وڵاتانی تردا بگه‌ڕێن. له سایه‌ی جیهانگه‌رایی و ئامرازه داراییه‌كانی بازرگانی نێوده‌وله‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، له هه‌رشوێنێكی ئه‌م دنیادا چی بكڕیت، له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا ده‌یگه‌ننه به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ت، له هه‌ولێر بێت یان گه‌رمیان و دهۆك. له كاتی لوتكه‌ی ئابور‌ی نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر، وته‌بێژی ئه‌و كاته‌ی هه‌رێم سه‌فین دزه‌یی رایگه‌یاند كه ئامانجیانه قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌رێم و توركیا له ساڵی ٢٠١٩ بگه‌یه‌ننه ٢٠ ملیار دۆلار، له ئێستادا ١٠ بۆ ١٢ ملیار دۆلاره، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌تی بایكۆته بتوانێت ئه‌م ١٢ ملیار دۆلاره دابه‌زێنێت بۆ ٣ ملیار له‌ساڵی ٢٠٢٠دا، كه‌واته ئامانجی خۆی ده‌پێكێت. ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مێی ئه‌ردۆغانی پێبكرێت ئه‌گه‌ر سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی تریش ملهوڕ بێت. سزای ئابور‌ی و قه‌یرانی دارایی ده‌توانێت چۆك به هه‌موو حكومه‌ت و سه‌ركرده‌یه‌یك دابدات. بۆچی ئه‌م بایكۆته پێویسته؟ ١- ئه‌م بایكۆته داهات و فرۆشی كۆمپانیا توركیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، راسته‌وخۆ داهاتی باجی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیش كه‌مده‌بێته‌وه. توركیا‌و سوپا كوردكوژه‌كه‌یشی به‌م باجه ده‌ژین، ئه‌وان نه‌وت و گازیان نیه بیفرۆشن. ئه‌گه‌ر وێنه‌كه زیاتر ساده‌بكه‌ینه‌وه؛ تۆ به به‌های ٢٠ هه‌زار دینار شتومه‌كی توركی ده‌كڕیت. لانی كه‌م ٥٠٠ دیناری ئه‌م پاره‌یه ده‌ڕوات بۆ ده‌وله‌تی تورك له ڕێگای باجی سه‌ركۆمپانیاكه‌و باجی داهاتی ئه‌و كرێكارانه‌ش كه كاری تیا ده‌كه‌ن. ئه‌گر تۆ كاڵاكه‌یان نه‌كڕیت، هه‌م حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان داهاتی باجی كه‌م ده‌بێته‌وه و هه‌م كرێكاره‌كه‌ش بێكار ده‌بێت و ده‌بێته سه‌رئێشه بۆ حكومه‌ته‌كه. ٢- بازرگان و كرێكارانی كۆمپانیا توركیه‌كان راسته‌وخۆ تۆشی زیانی دارایی ده‌بن. ئه‌م زیانه تاڵاوی هێرشه كوردكوژیه‌كانی ئه‌ردۆغانیان پێ ئه‌نۆشێت، بۆیه ئه‌وانیش ناچارن له‌لای خۆیانه‌وه شتێك بكه‌ن بۆ راگرتنی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی. بڕێكی زۆری ئه‌م بارزگانانه لایه‌نگرو ده‌ست و پێوه‌ندی حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانن. ئه‌مانه یان فشاری ده‌خه‌نه سه‌ر یان سزای ده‌ده‌ن و له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگی بۆ ناده‌ن. ئه‌مه ئه‌و ئه‌نجامه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان له‌م بایكۆته‌ی ده‌وێت. ٣-ئه‌گه‌رچی ئه‌م بایكۆته ره‌نگه هه‌ندێك زیان له به‌كاربه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدات بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، له ئاستی دوور ماوه‌دا قازانجی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه. یارمه‌تی بوژاندنه‌وه‌ی به‌روبوومی ناوخۆیی ئه‌دات. یارمه‌تی راكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی ئه‌دات. بۆ نمونه كۆمپانیایه‌كی زه‌یتی هندی یان پلاستیكی چینی ئه‌گه‌ر بزانێت له كوردستان وعێراقدا، بازاڕێكی باشی ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئاماده‌یه بنكه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی لێره بكاته‌وه. بۆیه ئه‌م بایكۆته ده‌رفه‌ت و هیوایشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه. مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ئه‌وه نیه كه سزای دارایی توركیا ده‌درێت، به‌ڵكو ده‌رفه‌ت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ‌و ئابور‌ی كوردستانیش دروس ده‌كرێت. ٤- راسته ئه‌م بایكۆته زیان به كۆمپانیا توركیه‌كان و هه‌ندێك جار كڕیارانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت په‌یامێكی سیاسی به ده‌وڵه‌تی تورك بگه‌یه‌نن. ئه‌وه‌ی كه په‌یامێكی وه‌های هه‌بێت ره‌نگه ئاماده‌ش بێت كراسێك و سه‌ماوه‌رێی چا لێنان به گرانتر بكڕێت، به‌س بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی برانده توركیه‌كان بشكێنێت. دیپلۆماسیه‌تی بایكۆت: چین، كه گه‌وره‌ترین وڵاتی دنیایه‌و خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمییه، تا ئێستا چه‌ند جارێك سیاسه‌تی بایكۆتكردنی به‌كارهێناوه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی له دژی نه‌رویج (كاتێك بایكۆتی ماسی سه‌له‌مۆنی كرد)، له دژی یابان( كاتێك بایكۆتی ئۆتۆمبیله‌كانیانی كرد). دواینجار له دژی كۆریای باشور به‌كاری هێنا له رێگای بایكۆتی ئۆتۆمبیل و بابه‌ته‌كانی جوانكاری خانمانه‌وه. له ئێستاشدا سه‌ركرده چینیه‌كان گفتوگۆی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن به دیپلۆماسیه‌تی بایكۆت ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ سزا بده‌ن و زیانی ئابور‌ی به ئه‌مریكا بگه‌یه‌نن. هه‌رچه‌نده قه‌باره‌و دۆخی ئابور‌ی كوردستان و توركیا به‌راورد ناكرێت به چین و ئه‌مریكا، به‌ڵام بایكۆته‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ توركیا زۆر كاریگه‌رتر ده‌بێت له بایكۆتی چینیه‌كان بۆ ماسی سه‌له‌مۆنی نه‌رویج. هه‌رله ئێستاوه ده‌توانین، ده‌ره‌نجامی بایكۆته‌كه ببینین له‌سه‌ر كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیه توركیه‌كان، كه فڕۆكه‌وانی و گه‌شت و گوزار له كه‌رته سه‌ره‌كیه‌كانی ئابور‌ی توركیان. ئه‌وه‌ی كه وایكردووه ئه‌م بایكۆته كاریگه‌رتربێت له توانا داراییه‌كانی به‌كاربه‌رانی كوردستان بوونی قۆرغكاریانه‌ی توركه‌كانه له هه‌رێمی كوردستاندا. ئه‌وان له زۆربه‌ی بواره‌كاندا، هه‌ر له نه‌وت و غازی سروشتیه‌وه تا ده‌گاته دایبی منداڵ و چێشتخانه‌و ئارایشتگای خانمان، ده‌ستبه‌كارن. به حوكمی دراوسێتی و ئاسانكاریه سیاسیه‌كانی به‌رپرسانی هه‌رێم ته‌واو بازاڕه‌كانی كوردستانیان قۆرغكردووه. چینیه‌كان بۆ مه‌به‌ست و ئامانجی بازرگانی و سیاسی بایكۆت ده‌كه‌ن، به‌ڵام كورده‌كان بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی فیزیكی خۆیان ئه‌مه ده‌كه‌ن. ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدنه‌كرێن و به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوو فسفۆری نه‌كوژرێت. منداله‌كانیان به زیندووی نه‌سوتێنرێن. چین ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی هه‌یه ئه‌م بایكۆته‌ی بۆ ڕێكده‌خات و ده‌یسه‌پێنێت، به‌ڵام كورد ژماره‌یه‌ك چالاكوانی هه‌یه ته‌نها له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌نگیان بیستراوه. به‌ڵام هێشتا خه‌ڵكانێكی ویژدان بیماری نه‌زان و گه‌وج دیانه‌وێت ئه‌م بایكۆته سه‌رنه‌گرێت.
حه‌سه‌ن جودی وه‌ك بینیمان؛ پیلانگێڕیی دژ به رۆژئاوا به دوو رێباز په‌یڕه‌و كرا. یه‌كه‌میان؛ هێرشی سه‌ربازیی هاوبه‌شی سوپای توركیا و گروپه چه‌ته‌كان بوو بۆ سه‌ر رۆژئاوا. دووه‌میان: ئه‌و رێككه‌وتنه بوو كه توركیا و ئه‌مریكا له‌نێوان خۆیاندا دژ به رۆژئاوا به‌ڕێوه‌یان برد. - هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی(هه‌سه‌ده) 12 رۆژ مه‌زنترین به‌رخۆدان و فیداكاریی كرد، تا هێرشه داگیركارییه‌كه پووچه‌ڵبكاته‌وه. توركیا و چه‌ته هاوكاره‌كانی جگه له گرێ سپی و چه‌ند گوندێك نه‌یانتوانی هه‌نگاویتر بێنه پێشه‌وه. - رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مریكا- توركیا به بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد. بۆیه هێزه‌كانی سوریای دیموكراتییش به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سوریا و به‌ناوبژیوانی رووسیا هه‌وڵیدا ئه‌و بۆشاییه سه‌ربازییه پڕبكاته‌وه كه به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دروست بوو. - هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌رك به‌وه ده‌كرا كه ئه‌و داگیركارییه بۆ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی گه‌ل و داگیركردنی رۆژئاوایه. به‌م ده‌رككردنه‌وه ئیداره‌ی رۆژئاوا و (هه‌سه‌ده) هه‌وڵیدا نه‌داگیركارییه‌كه و نه كۆمه‌ڵكوژیی رووبدات. له‌م پێناوه‌دا چی پێویست بوو له به‌رخۆدان و فیداكاریی، له به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره شێواز و ته‌كتیكه‌كانی شه‌ڕی گرته‌به‌ر. - ئێستا دوای به‌رخۆدانێكی مه‌زن و زه‌بروه‌شاندنێكی مه‌زن له داگیركاریی توركیا و چه‌ته‌كانی، به‌تایبه‌تی دوای چه‌ندین رۆژ له به‌رخۆدانی بێوێنه له سه‌رێكانی، (هه‌سه‌ده) به‌ناچاری و له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه به‌زۆر سه‌پێنراوه‌كه، ته‌نیا له سه‌رێكانی كشایه‌وه. ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی مه‌زن به‌سه‌ر گه‌ل روونه‌دات و هێزه‌كانی (هه‌سه‌ده) زه‌بری زۆریان به‌رنه‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش باشترین بژارده بوو له دۆخێكی وه‌كو دۆخی ئه‌و 12 رۆژه‌ی شه‌ڕ و پێكدادان. لێره‌دا پێویسته چه‌ند خاڵێك به‌وردی بزانین و لێیتێبگه‌ین: - هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی توركیا و چه‌ته‌كان به شه‌ڕ و به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا داگیریان كردووه كه‌متر له سه‌دا پێنجی خاكی رۆژئاوا و باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریایه كه له‌ژێر ئیداره‌ی دیموكراتی (خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی دیموكراتی)دان. له‌و سه‌دا پێنجه‌ش ته‌نیا ناحیه‌ی سه‌رێكانی، دوای ئه‌وه‌ی نیوه‌ی داگیركرا، نیوه‌كه‌ی تری سه‌رێكانی له‌ئه‌نجامی (رێككه‌وتنی ئه‌مریكا-توركیا-چه‌ته‌كان) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی (هه‌سه‌ده)وه كشانه‌وه. - ئه‌وه‌ی له 9ی مانگه‌وه له رۆژئاوا رووده‌دات به‌شێكه به پیلانگێڕییه‌كی زۆر مه‌زنتری دژ به گه‌لی كورد و گه‌لانی تری ناوچه‌كه. واتا هێشتا هه‌نگاوه‌كانی تری پیلانگێڕییه‌كه ماون، چه‌ندین جه‌وله‌ی تری شه‌ڕ و پێكدادان رووده‌ده‌ن. بۆیه زۆر گرنگه هه‌م رۆژئاوا و هه‌میش هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه و گه‌لی كوردستان هه‌موو هێز و توانستی خۆیان له‌یه‌ك كات و له‌یه‌ك جه‌وله‌ی شه‌ڕدا نه‌خه‌نه ناو شه‌ڕه‌وه، به‌تایبه‌تی هێشتا شه‌ڕی له‌وه مه‌زنتر و هێرشی له‌وه دژوارتر دژ به كورد ماون. - ناكرێ وا لێكدانه‌وه‌ی ساده‌ی وابكه‌ین مادام (هه‌سه‌ده) له سه‌رێكانی كشایه‌وه كه‌واته ته‌واو هه‌موو شتێك له‌ده‌ستدرا. به‌مشێوه‌یه نییه. له‌شه‌ڕی سه‌ربازییدا داگیركردنی ناحیه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت شارێك و هه‌موو وڵاتیش هه‌ر به‌واتای شكست و دۆڕان نایه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رگریی و به‌رخۆدان مابێت. ئه‌گه‌ر رۆحی به‌رگریكردن و هێزی به‌رگریكردن هه‌بێت. - ئه‌م شه‌ڕه هه‌رته‌نیا شه‌ڕی سه‌ربازیی نییه، به‌ڵكو شه‌ڕه‌كه رۆحی و فیكری و سیاسی و كولتوورییشه، شه‌ڕی دوو سیسته‌مه. سیسته‌می فاشیزمی توركیا كه له‌داڕووخاندایه و بۆ مانه‌وه‌ی خۆی هه‌موو شتێك ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا سیسته‌می ئازادیخوازیی رۆژئاوا هه‌یه كه تازه له خۆبونیادنان دایه و هێزی به‌رگری مه‌زنی هه‌یه. بۆیه پێویسته هه‌ر له‌یه‌كه‌م قۆناخی شه‌ڕ و داگیركارییدا، بێهیوا نه‌بین و قه‌ده‌ممان نه‌شكێ و ملكه‌چی دۆخه نه‌خوازراوه‌كان نه‌بین. مادام به‌رخۆدان هه‌یه. - ئه‌و هه‌ڵمه‌تی بایكۆته‌ی كه‌وا به پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجانی چالاكوانی نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌ستیپێكرد، تائێستا دوای زه‌بر وه‌شاندنه‌كانی (هه‌سه‌ده)، گه‌وره‌ترین زه‌بریان له‌ئابووری توركیا داوه. پێویسته به‌رده‌وامیی پێبدرێت. ئه‌م چه‌ند زانیارییه له‌سه‌ر ئابووری توركیا پێمانده‌ڵێ توركیا به‌م شه‌ڕه‌ی دژ به‌رۆژئاوا و به‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی بایكۆت ئابوورییه‌كه‌ی وێران بووه. ته‌ماشای دۆخی ئێستای ئابووری توركیا بكه‌ن: ( ١,,,, ٤٥٣,٤٠٠ ملیار‌و چوارسه‌دملێۆن قه‌رزی ده‌ره‌وه. ٢, بانكی ناوه‌ندی توركیا ته‌نهاو ته‌نها (٣٥) ملیار دۆلار یه‌ده‌كی نه‌قدی تیایه. ٣, بۆڕاگرتنی داڕوخانی به‌های لیره‌ی توركی ١٩ و ٢٠ ی ئه‌م مانگه ڕۆژانه دوو ملیار دۆلاری خستۆته بازاڕه‌وه. یه‌ده‌كی توركیا به زێڕه‌وه كه (٣٢٠ تۆنه به‌هاكه‌ی ٢٥ ملیاردۆلاره) به‌رگه‌ی دوومانگی تر ناگرێت ..!! ٤,كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ردۆگان كه‌زه‌نگی مه‌رگی لێ ئه‌دات ئه‌بێت توركیا تا كۆتایی ٢٠٢٠ ,,(١٨٠) ملیار دۆلار قه‌رز بداته‌وه كه‌مه‌حاڵه به‌م وه‌زعه‌وه ..)(ئه‌م زانیارییه‌م له ئه‌كاونتی هاوڕێ حه‌مه غه‌فور وه‌رگرتووه) - خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی گه‌ل به رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان زۆر گرنگن. هه‌م بایكۆت و هه‌میش خۆپیشاندان گه‌وره‌ترین كاریگه‌ریی ئه‌رێنی و باشی به‌سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان كردووه و ده‌كات. بۆیه پێویسته هه‌م خۆپیشاندان و هه‌میش بایكۆت به‌رده‌وام بن. چونكه هێشتا شه‌ڕ و داگیركاریی و پیلانگێڕییه‌كان به‌رده‌وامن. مسۆگه‌ر رۆژئاوا سه‌رده‌كه‌وێت.
فارس نەورۆڵی لەدوای سایکس بیکۆ دابەشکردنی کوردستان بۆ چوار بەش و کردنی بەبن دەستی فارس و عەرەب و تورک، ئیتر لەو ساتە وەختەوە گەلی کوردستان شێوازی جیا جیای خەباتی بۆ بەرەنگاری ئەو داگیرکاری و دابەشکردنە نائەخلاقیە گرتۆتە بەر، لەبەر ھەل و مەرجی سیاسی کۆمەڵایەتی و ئاینی و ئابور‌ی ھەر پارچەیەک لەناو ئەو دەوڵەتانەدا، خەباتی گەلی کوردستان لەھەر پارچەیەک چووە دۆخێکی سیاسی تایبەت بەخۆی، لەچوارچێوەو پەیوەندی و بەریەککەوتنی ئاگایی نەتەوەی سەردەست و نەتەوەی ژێر دەست، بەپێی بیرکردنەوەو ئاگایی نەتەوەیی سەردەست گەلی کورد شێوازی خەباتی بەڕێوەبردووە. باشوری کوردستان بەشێکی گرنگی گەلی کوردستانە کە بە درێژایی مێژووی داگیرکاری نەسرەوتووە تا ئاستی سەرکێشی چووەتە مەیدانی بەرەنگاریەوەو ئامادەنەبووە چۆک دابدات، باشوری کوردستان جگە لەبارە جوگرافیەکەی، لەبارە سیاسی و ئابوریەکەشیدا پێگەیەکی گرنگی ھەیە ئەمەش ھاوشانە لەگەڵ بارە کۆمەڵایەتی و ھۆشیاریەکەیدا ئەگەر لەڕووی جوگرافیەوە سەیری بەشەکانی کوردستان بکەین باشور بەوەی کەچەقی ناوچەکەیەو پێگەیەکی جێگری جوگرافیای ھەیە، ھەروەھا لەبەرئەوەی تاکەبەشی کوردستانە کە لەسێ لاوە بەتەواوەتی لەگەڵ سێ پارچەکەی دیکەدا دراوسێیەو خاوەنی زەوییەکی بەپیتە، ئەمەو چەندان ھۆکاری دیکە وایکردووە کە کاریگەری ئەرێنی باشور لەسەر پارچەکانی دیکە بەڕونی دیارە، بەتایبەتی لەمێژووی شۆڕش و بەرەنگاریدا نمونەیەکی کۆڵنەدانە لەئاستی جیھاندا ھەموو رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق ڕێگا نەما نەیگرنەبەر بۆ سەرکوتی باشور، بەڵام نەیانتوانی چۆکی پێدادەن وخۆیان بوون بەپەندی زەمانە. گەلی کورد لەباشور توانی بەرەنگاری سەختترین دۆخ ببێتەوە بەرەنگای پیلانی نەگریسی جەزائیر کەویستیان کورد قڕان بکەن، بەڵام حەکیمی سەرکردایەتی شۆڕش توانی ئەو پلانە پووچەڵکاتەوەو کوردستان لەسەر خاکی خۆی بھێڵێتەوە ئەویش بۆماوەیەک شۆڕشی سڕکردو، لەدەرفەتێکی تردا شۆڕشی ھەڵگیرساندەوە، کورد بەرەنگاری کیمیا بارانکردن بوویەوە بەرامبەر ئەنفال وەستایەوە پێشمەرگە لەخەباتی بەردەوام لەقارەمانێتیدا بووە، گەنجانی کورد لەزیندانەکانی داگیرکەردا کوردستان یان نەمانیان دەوتەوە، سەرەڕای ئەم دۆخە ترسناکە ھەرکاتێک کورد لەپارچەکانی دیکە پێویستیان بەباشور ھەبوایە ئەوا بێ حسابکردن بۆ سنورە دەستکردەکان چوون بەھانای براکانیان لەپارچەکانی دیکە، چوونی بارزانی بۆ کۆماری مھاباد نمونەیەکی باڵا‌و بەرچاوە، بەڵام بەجیھانی نەبوونی ئەم ڕۆڵە گەورەیە لەوکاتەدا ئەوە بووە وەک ئێستا میدیا‌و تەکنەلۆجیا نەبووە بۆ گەیاندنی ئەم قارەمانێتی و قوربانیە ئەوکات بەگوندێک ئەگەر ڕادیۆیەکی ھەبووایە ئێستا ھەموو تاکێک دەتوانێت خاوەنی دەزگایەکی گەیاندن بێت لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە، دوای ئەو ھەموو قۆناغە سەختەی گەلی کورد لەباشور، دوای ڕەخسانی دەرفەتی نێودەوڵەتی توانی حکومەتی کوردستان دروست بکات. ئەوە ماوەی ٢٨ ساڵە خاوەنی حکومەت و، پەرلەمانەو یەکەم دەستکەوتە لەمێژووی کورددا بەم فۆڕمەو مانەوەی بۆ کاتێکی بەردەوام، لەماوەی ئەو ٢٨ ساڵە گەلی کورد لەباشورو دەستکەوتەکانی ڕوبەڕووی چەندان پیلان و قۆناغی سەخت بۆتەوە، بەڵام توانیوێتی خۆی ڕاگرێ سەرەڕای کەم و کوڕیەکانی کە کەسمان لاریمان نیە لێی، بەبەراورد لەگەڵ دەوروبەردا پڕۆسەی مەدەنی و دیموکراسی بەردەوامە، ئەگەر چی ھەرێمی کوردستان توشی چەندان پەلاماری تیرۆریستی بووەو لەناوخۆو دەرەوەدا قوربانی زۆریشی لێ کەوتەوە کە گەورەترین پەلاماری تیرۆریستی پەلاماری داعش بوو، بەڵام حکومەتی کوردستان پرسی کوردی، بەتیرۆرەوە نەئاڵاند، لەسەربنەمای (دلێری، میانڕەوی، خۆڕاگری) ئیدارەی دۆخەکەی داوە، مرۆڤ دۆستانە مامەڵەی لەگەڵ دۆخەدا کردووە، سەرەڕای ئەم دۆخە دژوارەی حکومەتی کوردستان و گەلی کورد لەباشور، ئەوکاتەی بەشێکی جەستەی نیشتیمان دەکەوێتە دۆخێکی سەختەوە لەڕۆژئاوا سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستان بڕیار وەردەگرن بۆ ناردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ، مێژوویەک بوو دووبارە بوویەوە دوێنێ کوردی باشور بەڕابەرایەتی بارزانی ڕاستەوخۆ چووە مھاباد، ئەمڕۆش بەبڕیاری دامەزراوەیی باڵای باشور پێشمەرگە چووە کۆبانێ. لەم قۆناغەشدا کە تورکیا لەشکرکێشی دەکات بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، گەلی کوردستان لەباشور سەرۆکایەتی ھەرێم، پەرلەمان، و حکومەت بەھێزی دبلۆماسی سیاسی و میدیایی ھاوکارێکی گەورەن بۆ رۆژئاوا لەلایەکی دیکەوە دەزگای خێرخوازی بارزانی لەھاوکاری خۆراک و پێداویستی مرۆییەوە درێغی نەکردووە، ئەمە جگەلە ڕۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی کە پێگەی خۆی لەڕووی سیاسی و دبلۆماسیەوە خستۆتەکار بۆئەوەی ڕۆژئاوا نەکەوێت ، ئەمەی سەرەوە ئاماژەم پێدا بۆ خۆ فەرزکردن نیە یاخود بۆ سوپاس نیە چونکە ئەرک سوپاسی ناوێت ئێمەش وەک باشور ئەرکی خۆمان ئەرکی ھاوخوێنی و ھاوزمانی و ھاومێژوویی خۆمانە بۆ براکانمان ئەنجامداوە، ئەوەی مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە چەند کەسێکی زۆرکەم لێرەو لەوێ لەنوسینەکانیان لەسیمینارو کۆڕ‌و کۆبوونەوەکانیان دەیانەوێت لەپێگەی باشور بدەن، کەئەمانە ئامانجەکەیان دیارە بۆچی وادەکەن و کێ لەپشتیانە لەناو ئەمانەشدا خەڵکی تێدایە بەھەڵە کەوتووەتە ناو مەسەلەکەیانەوە. بۆیە ئەوانە دەبێت بزانن باشور بەفرمێسک و خوێن گەشتووەتە ئێرە ئەم حکومەتەش کەھەیە پێویستە لەھەموو لایەکەوە ببینە ھێز بۆی، لەلایەکەوە ڕەخنەی لێ بگرین بۆ بەھێزبوون نەک بکەوینە لێدان و شێواندنی حکومەت و گەلی باشور ، چونکە باشور قەڵایە بۆ پارچەکانی دیکەو خۆرە بۆ پێدانی وزە بۆ پارچەکانی دیکە، واتا پرشنگی خۆری ئازادی لەباشورەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ پارچەکانی دیکە، لەئێستادا لەم دۆخە دژوارەدا بەھیچ جۆرێک کات و ساتی ئەم بەراوردکردنە نیە لەنێوان فکرو ھێزەکانی بەرەنگاری کوردی‌دا. ئێستا کورد لەتەنگانەدایەو تاکە شتێکە پێویستە بڵاوکردنەوەی ڕۆحی کوردانەو بەرەنگارییەو دەستگرتنی یەکترو پشتیوانی کردنە، ئەگەر تەنھا بە وشەیەکیش بێت ئەو تاکە وشە کوردانەیە ڕۆڵی باشی خۆی دەبینێت نەک لەبەر ھەرھۆکارو ئامانجێک بێت ھەندێ کەس بکەونە لێدانی، پێگەی باشوری کوردستان و دەستکەوتەکانی لەکاتێکدا سەرچاوەی ھێز‌و وزەی پارچەکانی دیکە لەھەموو ڕوویەکەوە باشورە.
دیفاع هه‌ركی ئه‌و هه‌ردوو باژێرن (سه‌رێ كانیێ و گرێ سپی) كو شه‌رڤانێن هێزێن سوریا ده‌موكرات "هه‌سه‌ده"لدوڤ رێكه‌فتنا ئه‌مریكا و توركیایێ لێ ڤه‌كشیای, كو بریارا ده‌وله‌تا تورك ناڤچه‌یا بناڤ ئارام لێ دروست بكه‌ت د به‌رژه‌وه‌ندیا كورداندایه. چه‌وا د به‌رژه‌وه‌ندیا كوردان دایه؟ راسته داگیركرنا هه‌ر بوسته‌كا ئاخا كوردستانێ تشته‌كێ نه‌خوش و نه‌باشه, لێ دناڤبه‌را نه‌مان و وێرانبونا هه‌می رۆژئاڤایێ كوردستانێ و یان دوو باژه‌رێن رۆژئاڤایێ كوردستانێ هه‌ڵبه‌ت دوو بچن باشتره ژ هه‌میێ,ئه‌و ناڤچه‌یا تێ به‌حسكرن لدوڤ زانیاریێن هه‌ی دناڤبه‌را هه‌ردوو باژه‌رێن سه‌رێ كانیێ و گرێ سپی دا دبه, كو 120 كم پانی و 32كم درێژی, راسته پرانیا رۆنشتڤانێن هه‌ردوو باژه‌ران واته سه‌رێ كانیێ و گرێ سپی كوردن, لێ ده‌ردورا وان باژه‌ران عه‌ره‌ب زورترن, لێ ده‌هه‌مان ده‌مدا چه‌ند باژه‌رێن گرنگ بۆ كوردان دمینن وه‌كه، ره‌قه و حه‌سه‌كه ودێره‌زور و قامشۆ، كو پرانیا نه‌فت و چاندنیا وه‌لاتێ سوریا ل ڤان ده‌ڤه‌رێن رۆژئاڤایێ كوردستانێ یه, هه‌روه‌ها هه‌رده‌مێ گۆرانكاریێن نوو بهێنه رۆژه‌ڤێ كورد دكارن گرێ سپی و سه‌رێ كانێ بزڤرین, هه‌روه‌ها دگه‌ڵ كونترۆلكرنا پارێزگه‌ها ئیدلبێ ژ ئالیێ ئارتێشا سوریاڤه كورد دكارن و دوی ده‌میدا باژه‌رێ عه‌فرینێ جاره‌ك دن رزگاربكه‌ن, ئه‌گه‌ر ئه‌م لێره نموونا باشورێ كوردستانێ بینین راسته نها ل باشور مه هه‌رێمه‌كا نیمچه سه‌ربه‌خوو هه‌یه, ل پرانیا ئاخا هه‌رێما كوردستانێ دژێر ده‌ستهه‌لاتا ئیداره‌یا باشورێ كوردستانێ دانیه، كو دكه‌ته رێژه‌یا 51سه‌دێ و چه‌ند باژه‌رێن مه‌زن وه‌كه شنگال و مه‌خمور و كه‌ركوك وخانه‌قین و چه‌ند ده‌ڤه‌رێن دی ل خوه دگریت, له‌وه‌را زێده‌باری هه‌رتشته‌كی لێ ئه‌ڤ رێكه‌فتن د به‌رژه‌وه‌ندیا كوردان دایه.
د. شێرکۆ کرمانج بەپێی ئەو چاوپێکەوتنەی کە لینزی گراهام لەگەڵ تەلەفزیۆنی فۆکس نیوز سەعاتێک پێش ئێستا کردویەتی گۆڕانکاریی زۆر بەڕێوەن بەڵام پرسیار ئەوەیە داخۆ قسەو پلانەکان عەمەلین یان نا. بەهەرحاڵ با قسەکان‌و پلانەکانی ترەمپ لەسەر زاری لینزی بخەمەڕوو ئینجا دوو قسەش لەسەر پلان‌و قسەکان دەکەین. لینزی دەڵێت دوێنێ شەو لەگەڵ ترەمپ قسەمکردوە ئێستا پلانەکە بەمشێوەیە: یەکەم، دروستکردنی ناوچەیەکی خاڵی لە هێزی سەربازی (demilitarized zone) لەنێوان کورد و تورک. دووەم، ناوچە خاڵییەکە لە هێزی سەربازی لەلایەن هێزێکی نێودەوڵەتی دەپارێزرێت کە ئەمریکا لە ڕێگەی هێزی ئاسمانییەوە دەیپارێزێت. سێیەم، ناوچە پارێزراوەکە دەبێت زەمانەتی پاراستنی تورکیا بکات لە هەندێک کەس‌و لایەن کە تورکیا بە تیرۆریست ناویان دەبات لەگەڵ پاراستنی کوردەکان لە تورکیا. چوارەم، ترەمپ ڕێز‌و پێزانی بۆ هەوڵەکانی کوردەکان هەیە، بۆیە بەیەکەو هەوڵدەدەین بۆ نەگەڕانەوەی داعش‌و پاراستنی زیندانە داعشییەکان ئەویش بەیارمەتیدانی کوردەکان‌و هێزەکانی هەسەدە بەبوونی چەند سەربازێکی ئەمریکی‌و هێزی ئاسمانی ئەمریکا. پێنجەم، پاراستنی ئەو بیرە نەوتانەی کە لەژێر دەسەڵاتی کوردەکان دان لەلایەن کوردەکان بەهاوکاری ئەمریکا تاوەکو نە ڕژێمی سوریا نە ئێران کەڵک لە داهاتی نەوتی سوریا وەرنەگرن‌و ببێتە سەرچاوەی داهاتی ئەو هێزانەی کە ئەمریکا دابینیان دەکات بۆ پارستنی چاڵە نەوتەکان‌و ئەو هێزە ئاسمانییەی کە ئەمریکا دابینی دەکات بۆ پاراستنی ناوچە خاڵییەکە لە هێزی سەربازی. ئەمە ئەو پلانەیە کە گوایە ترەمپ هەیەتی‌و لینزی گراهام وەک چارەسەرێکی مێژوویی ناوزەدی کرد. ئێستا بابزانین خاڵە پۆزەتیڤ‌و نێگەتیڤەکانی ئەم پلانە چییە: یەکەم، پێناچێت ئەم پلانە بە ئاشکرا لەگەڵ هیچ لایەنێک قسەی لەسەر کرابێت بەڵام ترەمپ پلان‌و کردارەکانی هەمووی لە پشت پەردەوەن. دەکرێت ترەمپ لەگەڵ تورکیا‌و ڕوسیا قسەی کردبێت بەڵام تا چوونی ئەردۆگان بۆ مۆسکۆو دیداری لەگەڵ پۆتین ئەو پێکهاتەی پشت پەردە ڕون نابێتەوە. دووەم، لینزی باس لە هێزێکی نێودەوڵەتی دەکات کە ناوچە خاڵییەکە لە هێزی سەربازی بپارێزێت، وەک ئەوەی کە لەنێوان کوریای باکورو کۆریای باشور یان ئەوەی نێوان قوبرسی باکورو قوبرسی باشور هەیە. دابینکردنی ئەم هێزە پێویستی بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێت بۆ ئەمەش ئەگەر ڕوسیا ڕازی نەبێت ئەوە جێبەجێکردنی ئەستەمە. سێیەم، وەک پێکهاتنەکەی تورکیا‌و ئەمریکا ئەو ناوچانەی کە ناوچە خاڵییەکە لە هێزی سەربازی دەیانگرێتەوە لە قسەکانی لینزی دەرنەکەوت. لەبەر بوونی هەندێک شار‌و شارۆچکەی گەورە لەو ناوچانە دیسان دامەزراندن‌و جێبەجێکردنی ئەم پلانە سەختە، مەگەر وەک ترەمپ لە تویتێکدا ئاماژەی پێکردوە کە کوردەکان بگوازرێنەوە بۆ شوینی دیکە، ئەمەش ئەرکێکی ئێجگار گەورەو قورسە. چوارەم، کۆنتڕڵکردنی نەوت لەلایەن ئەمریکاو کورد ئەویش میکانیزمەکانی دیارنین، دیارە ئەگەر ئەمریکا ئەوە بکات ئەوە دەبێت هەر بە کەڵەگایی ئەو پلانە جێبەجێ بکات‌و بەسەر سوریا‌و ڕوسیا‌و عێراقیشی بسەپێنێت. بۆیە دەڵێم عێراق چونکە ئەگەر سوریا ڕێگە بە دەرچوونی نەوتەکە نەدات بە بازاڕەکانی دنیا ئەوە تاکە دەروازە بۆ هەناردەکردنی نەوت لە سوریاوە عێراقە. ئەمەش هەر ئەرک‌و پلانێکی سەختە، بەس موستەحیل نیە. پێنجەم، ئەگەر ئەم پلانە جێبەجێ بکرێت ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە ئەمریکا دەیەوێت ئەزمونی ئیدارەی خۆسەری لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک خۆی بمێنێتەوە بەڵام ئەمریکا لەکاتێکدا ئەم قسەیە دەکات کە هێزەکانی سوریا‌و ڕوسیا هەر ئێستا لەو ناوچانە بوونیان هەیە. شەشەم، ئەم پلانە، ئەمریکا لە ڕووی سەربازیشەوە نەبێت لە ڕووی سیاسییەوە بەهێز دەهێنێتەوە نێو گەمەکانی سوریا. داخۆ ترەمپ دەیەوێت ئەوە بکات دیسان مەعلوم نیە بەڵام مادام چاوی لە نەوتەکەیەو باس لە هێشتنەوەی نەوت دەکات ڕێیتێدەچێت، کە ئەمەش دیسان ئاماژەیەکی نوێیە بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا. بەگشتیی پلانەکە خاڵی لاوازی ئێجگار زۆرە چونکە هەمئاهەنگییەکی گەورەی نێودەوڵەتی دەوێت کە پێناچێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو ئامادەییەی هەبێت، بەهەرحاڵ، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردو ئەوەی تا ئێستا موستەحیل دەهاتە بەرچاو ڕوویداوە ئەوەش دەکرێت یەکێک لەو موستەحیلە بەدیهاتوانە بێت.
لیزا فەلەكەدین كاكەیی پرسی رۆژئاوای کوردستان چەند رۆژێکە بووە بە هەواڵ و باسی یەکەم لە سەرتاسەری جیهان، ئەمجارە نەک تەنها بووە بە تایتڵ و بابەتی گەرمی مێدیاکان، بەڵکو بووە بە پرس و تەوەری سەر مێزی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ژمارەیەک وڵاتی زلهێز و خاوەن هەژموونی ناوچەکە (رۆژهەڵاتی ناڤین). ئەکتەرە سەرکییەکان بە دوو شێوە یارییەکانیان دەکەن، گروپێکیان کە ئەمریکا و تورکیان بە ئاشکرا و بێ شەرمانە و گروپەکەی دیکەیان کە روسیا و ئێرانن لە پشتی پەردەوەن.هەر بۆیەش فشارە نێودەوڵەتییەکان زیاتر لەسەر گروپی یەکەمە (ئەمریکا و تورکیا). ئەمریکا بەدەموچاوی دۆناڵد ترەمپەوە لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە و تورکیاش بە دەموچاوی ئەردۆغانەوە لەرێگەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی وشکانییەوە هەنگاو دەنێن، بەڵام هەنگاو بەرەو چی و لە چوارچێوەی کام بەرنامە وستراتیژییەتی دارێژراو؟. ئەمریکا دەڵێت ئیتر نابم بە بەشێک لە جەنگێکی دوو سەد ساڵە و با کورد خۆی جەنگی خۆی بکات بۆیە کشامەوە. تورکیاش دەڵێت، بەرنامەم هەیە بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بە قوڵایی 32 کیلۆمەتر، بۆ گەڕاندنەوە و جێگیرکردنی 3 ملیۆن ئاوارەی سوری کە ئێستا لە تورکیان. لەولاشەوە هێزە کوردییەکانی ناوچەکە لەرێگەی رێککەوتنەوە ناوچەکە دەسپێرنەوە دەست حکومەتی سوریا... بەگوێرەی ئەو داتایانەی کە لێکۆڵەرەوەی فەرەنسی (فابریس بالنکی) بڵاوی کردووەتەوە ئەو ناوچەیەی دەستنیشانکراوە بۆ ئەوەی ببێت بە ناوچەی ئارام 850000 کەسی تێدا دەژیت، کە 650000 ی کوردن و ئەوانی ترعەرەب و کریستیان و تورکمانن (واتا کورد زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەکە پێکدەهێنن). لێکدانەوە سیاسییەکان ئاماژەبەوە دەکەن کە ئەم گێژاوەی رووبەرووی ناوچەکە بووەتەوە رێککەوتنێکی ژێربەژێری ئەکتەرەکانی ئەم رووداوانەن وئامانجیش گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە و تێکشکاندنی کەمەرەی کوردییە کە وڵاتانی ئیقلیمی بە مەترسی ئاییندە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەییان لە قەڵەمی دەدەن. هەندێکی دیکەش وای بۆ دەچن کە ئەمە گەمەیەکە بۆ دروستکردنی کەمەرەیەکی عەرەبی سوننە. لێکدانەواکان زۆرن و بەرامبەر ئەمەش پێشهات و گۆرانکارییەکانیش زۆر بەخێرایی روودەدەن و ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش دیوێکی مەترسیداری دیکەی پرسەکەیە... ئەوەی پێویستە بەلای ئێمەوە گرنگ بێت و بە هەندی وەرگرین گەمەکە لە بەرژەوەندی کورد ناچێتە پێشەوە تا رادەیەک چاوەروان دەکرێت ئەنجامەکانی ئەم جەنگە ببێت بە یەکێک لەو رووداوە مێژووییانەی کە بووە بە هۆکاری پاشەکشەی دۆزی کورد لە ناوچەکەدا... تورکیا و پەکەکە پاش نەهێشتنی داعش لە ناوچەکە پەکەکە نەیتوانی سیاسەتێکی عاقلانەی هەبێت و باجەکەشی خەڵکی ناوچەکە دایەوە، بەڵام ئەگەر بێت و ئەم دانبەخۆنانەی ئێستای پەکەکە و پارتە سێبەرەکانی لە باکوری کوردستان بەردەوام بێت، ئەگەر هەیە رووداوەکانی داهاتوو لە بەرژەوەندی کورد بێت (بەتایبەتی ئەگەر بیانووی زیاتر نەدرێت بە دەست ئەردۆغانەوە). ئه‌مڕۆ کورد هێزی یەکلاکەرەوەیە لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا و ئەگەر بتوانن سەرکەوتووبن لەوەی زیرەکانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن ئەوسا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو وەڵامی خۆیان دەدەنەوە... ئەمریکا و تویتەکانی ترەمپ هەڵوێستی ئەم دواییەی ترەمپ پێویست بە سەخڵەت بوون ناکات، هەروها پێویست بەوەش ناکات ئەمریکا بە بێ وەفاو خائین لە قەڵەم بدەین، ئەوەی گرنگترە ئیتر کاتی هاتووە دیدی خۆمان هەمبەر جیهان بگۆرین. یەکەمجارە ئەمریکا بەئاشکرا پشتی تێکردین، ئەمجارە ناچار نەبووین بە تەنهایی ئازاری بێ وەفایی و بریاری هەڵەی ئەمریکا بچێژین، بەڵکو گشت دونیا شاهێدی ئەوە بوو کە چۆن ئەمریکا بە یەک پەیامی تویتەر باشترین هاوپەیمانی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناڤین بەجێهێشت و تەسلیمی دۆزەخی کردن... کوردستانی بێکەسم، بۆ ئەوەندە حەپەساوین و باوکەڕۆمانە؟ خۆ ئەمریکا یەکەمجاری نییە لە ناخۆشترین رەوشەکاندا جێماندەهێڵێت!؟ با نەگەڕێمەوە بۆ مێژوو چونکە لای زۆربەمان رووداوەکان ئاشنایە و پێویست ناکات ئەوەندە مێژووناس بین، گرنگ دەرس لە رابردوو وەرگرین و لەهەمان بازنەی بەتاڵ بەهەمان سیاسەت و هزری ئەوکات و بەدەستی بەتاڵ نەخولێینەوە... بەشبەحاڵی خۆم سوپاسی ترەمپ دەکەم کە ئەوەندە راستگۆیانە و بەبێ سانسۆر و زۆر شێتانە ئەمجارەیان رووبەروومان بوویەوە، تا گەیاندییە ئەو ئاستەی فەرەنسا و یەکێتی ئەوروپا و ئیسرائیل بە ئاشکرا و بەبێ دوو دڵی گەر تەنها بە پەیامێکیش بێت پاڵپشتی لە کورد بکەن. هەم دیسانەوە بەم هەڵوێستەی ترەمپ هۆشیاری کردینەوە کە ئیتر جگە لە خۆمان ئومێد لەسەر هیچ هێزێکی دەرەکی هەڵنەچنین. دووبارە سوپاس ترەمپ کە بێدارت کردینەوە لە بێهۆشییەکی قوڵی ناتەبایی و پەرتەوازەیی وخۆخۆری نێوخۆییمان. سوپاسێکی دیکەش بۆ ئەو هەموو بانگەشەیەی لە رێگەی تویتەرەوە بۆ کوردت کرد، هەرچۆنێک بێت ئەوەت سەلماند کە لە رووی جوگرافیاوە کوردناسێکی باشیت.. شادبوونەوە بە هیوا و ئومێد یەکێک لە وتارە رۆژنامەوانییەکانی رەوانشاد باوکم (فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی) کە زۆر کاریگەری لەسەر هزر و خەیاڵم جێهێشتووە تایتلەکەی بەناوی (لە نائومێدیدا ئەوداڵی ئومێدێکم)ە. باس لە دووبارە لە دایک بوونەوەی ئومێد و هەڵکردنی چرای هیوایە لەناخۆشترین بارودۆخ و لە تاریکترین سەردەمەکاندا، کە چۆن لە کێشە و رووداوە ناخۆشەکاندا بتوانین هیوا و ئومێدبسازێنەوە ... یەکدەنگی و هاوهەڵویستی لایەنە کوردییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی رۆژئاوا ئەو ئومێدەیەکە رۆشناییەکی تر لەم تاریکستانەدا هەڵدەکات. هەڵوێستی سەرۆک بارزانی و پەیامە نەتەوەییەکانی لەسەر ئەم پرسە دەکرێت بکرێن بە بنەمایەکی نوێ بۆ یەکگرتنێکی نەتەوەیی سەرتاسەری. ترەمپیش پێی گوتین "کاتی ئەوە هاتووە کورد خۆی شەڕی خۆی بکات". دوور لە تووندوتیژی و خوێن رێژی، ئەم هەڵومەرجەی ئێستای کورد تێنووی شەری سیاسەت و دیپلۆماسییەتە بە هزرێکی تەواو کوردستانییەوە بێگومان بە گرنگیدان بەلایەنی سەربازی و کارکردن بۆزیاتر بەهێزکردنی پێشمەرگە...
د.كامه‌ران مه‌نتك گۆڕانی هاوسه‌نگی هێز، گۆڕانی جیۆپۆله‌تیكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه‌ته ئارا‌و ئه‌و گۆڕانه جیۆپۆله‌تیكیه له به‌رژه‌وه‌ندی مه‌سه‌له‌ی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا نیه و خه‌ریكه وه‌كو قۆناغی شه‌ڕی سارد هه‌مدیس كوردستان ده‌كاته‌وه ناوچه‌یه‌كی تامپۆنی داخراو!. بۆیه ده‌بینین ئه‌وه‌ی له رۆژئاوای كوردستان ده‌گوزه‌رێت و ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی له نێوان توركیا ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی رۆژئاوای كوردستان و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تر په‌یوه‌ست به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پارادۆكسه‌یه، كه له‌نێوان گۆڕانی جیۆپۆله‌تیك و گه‌شه‌سه‌ندنی رای گشتی جیهانی، وه‌ك ده‌رهاویشته‌ی شۆڕشی گه‌یاندن هاتۆته دی. له راستیدا رووی راسته‌قینه‌ی سیاسه‌تی جیهانی له‌سه‌ر بنه‌مای جیۆپۆله‌تیكه، ئه‌مریكا، روسیا، هه‌موو زلهێزه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كان ده‌به‌ستن و هاوسه‌نگی هێزه‌كان ده‌گۆڕن، هه‌رچه‌نده هه‌میشه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و راسته‌قینه بشارنه‌وه‌و دیزه به ده‌رخۆنه‌ی بكه‌ن!. رێكه‌وتنی ئه‌مریكاو توركیاش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌و ده‌هاویشته‌ی به تامپۆنی بوونی پێگه‌ی كوردستانه، به هۆی بووژانه‌وه‌ی روسیا‌و چین و هاوپه‌یمانه هه‌رێمایه‌یه‌تیه‌كانیان. سه‌رۆكی ئه‌مریكاش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ویستی له‌سه‌ر حیسابی مه‌سه‌له‌ی كورد توركیا بۆخۆی رابكێشێت و له روسیای دووربخاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سێكوچكه‌ی رووسی – ئێرانی – توركی، دڵی ئۆراسیای داگیركردووه‌و خه‌ریكه ئه‌مریكا تووڕهه‌ڵده‌داته‌وه ئه‌وبه‌ری ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی!. ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بۆ سیاسه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دروست كرد و دروست ده‌كات، كه گومانی تیانیه كورسیه‌كه‌ی له ژێر ترامپ ده‌رده‌هێنێت و رێگا نادات بۆ جارێكی تر هه‌ڵبژێردرێته‌وه، رای گشتی ئه‌مریكی به پله‌ی یه‌كه‌م و رای گشتی جیهانیه به شێوه‌یه‌كی گشتی، كه بینیمان دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریا، چۆن جوڵاو له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێكدا كاریگه‌ری خۆی كرد‌و به ناچاری توركیا ئه‌ندانی ناتۆ‌و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكای خسته به‌ر چه‌قۆی سزاكانی ئه‌مریكا، كه بۆیه‌كه‌م جاره له قۆناغی شۆڕشی گه‌یاندن رای گشتی ئه‌مریكی و جیهانی به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك وا یه‌كگرتوو بێت و به‌رگری له پڕه‌نسیپه ئه‌خلاقیه‌كان بكات، كه ئه‌و پڕه‌نسیپانه هه‌رگیز له‌هه‌گبه‌ی ریالیسته نوێیه‌كانی ئه‌مریكا دا نیه. بۆیه سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ فریودانی رای گشتی ئه‌مریكا، له 17\10\ 2019، واته دوێنێ ئێواره رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزا كرد، كه‌هه‌رچه‌نده بانگه‌شه‌ی وه‌ستاندنی هێرشی توركیای بۆ كرا، به‌ڵام نه‌شه‌ڕ وه‌ستاوه‌و نه ئاگربه‌ستیش تا ئێستا سه‌ری گرتووه، دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی رۆژێك به‌سه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ، تازه كۆشكی سپی ده‌ڵێت شه‌ڕ به ئاسانی ناوه‌ستێنرێت!. ئه‌مه وا ده‌كات ئه‌و گریمانه‌یه زۆر به‌هێزتر بێت، كه فاكته‌ری سه‌ره‌كی له‌و رێكه‌وتنه‌ی ترامپ – ئه‌ردۆگان رزگاركردنی توركیا بێت له تووڕه‌یی رای گشتی ئه‌مریكی و هه‌نگاوه بوێره‌كانی كۆنگرێس، واته توركیای له چوونه ناو قۆناغێكی نوێوه رزگاركرد. كه فڕێ ده‌درایه ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، به تایبه‌تیش كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی و له رووی ئابووریشه‌وه زیانێكی زۆر پێده‌گه‌یاند!. له هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تێكیشی بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات خۆشكرد، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌و برینداره‌كانیان بنێرنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری وه‌ربگرن!. ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ری وه‌ستاندنی ئه‌و شه‌ڕه له ئارادا بێت. هاوكات ئه‌و رێكه‌وتنامه ، بێگومان ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه، كه ره‌نگ بێت ئه‌مه به‌شێكی بچووكی بێت، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی داوه‌ته‌وه ئه‌درۆگان، كه له‌رێگای شه‌ڕه‌وه تا ئێستا نه‌یتوانیوه به ئاسانی به‌ده‌ستیبێنێت!. به‌كورتی كورد ده‌بێت بزانێت، كه گۆڕانكاریه جیۆپۆله‌تیكیه‌كان له قۆناغی ئێستادا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا نیه!، وه‌لێ ده‌توانێت سوود له ئامڕازه‌كانی شۆڕشی گه‌یاندن، وه‌كو ئه‌نته‌رنێت و سه‌ته‌لایت و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندنی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له كوردستان و هه‌موو جیهان وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای به‌هێزكردنی رای شگتی جیهانی له بایه‌خی ئه‌و گۆڕانه جیۆپه‌له‌تیكیانه كه‌م بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ره‌نگ بێت كاریكی ئاسان نه‌بێت و له‌مێژوودا نمونه‌ی نه‌بووه، وه‌لێ هه‌رچۆنێك ده‌بێت له‌و قۆناغه‌دا كورد یه‌كگرتووبێت بۆ دروستكردنی ئه‌و رایه‌و هاوكات خۆی ئاماده بكات بۆ جه‌وله‌یه‌كی تری شه‌ڕ، دوای پێنج رۆژی تر، كه ره‌نگ بێت هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا تا ئه‌و كاته شه‌ڕه‌كه نه‌وه‌ستێت و توركیا ته‌نیا وه‌كو ته‌كتیكێك رازی بووبێت بۆ رازیكردنی ئه‌مریكاو خۆدزینه‌وه له پابه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی!. نابێت ئه‌و راستیه فه‌رامۆش بكه‌ین، كه تا ئێستا ئه‌و كارتانه‌ی له‌به‌رده‌ست توركیایه زۆر به‌هێزتره له‌و كارتانه‌ی له‌به‌رده‌ست كورد دایه، توركیا له قۆناغی ئێستادا روسیا به قووڵایی ستراتیژی خۆی تێده‌گات و ئه‌مریكا بۆ ئه‌و، ئه‌و بایه‌خه‌ی جارانی نه‌ماوه، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌می ترامپدا، كه متمانه‌ی ئه‌مریكای له‌سه‌ر ئاستی نیوده‌وڵه‌تی و جیهانی تێك‌شكاند، رووسه‌كانیش وایده‌بینن، كه توركه‌كان ئه‌و هاوپه‌یمانه‌ن، كه ده‌توانن له دروستكردنی ئۆراسیایه‌كی نوێ‌دا هاوپه‌یمانیان بن و رۆڵی گه‌وره بگێڕن!.
ئاراس فه‌تاح ترامپ بڕوای وایه كه „چاره‌سه‌ری كۆتایی“ بۆ پرسی كورد و „كێشه‌ی 200 ساڵه‌ی“ تورك له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌له‌دا دۆزیوه‌ته‌وه، وه‌كو خۆی له دواتویتیدا ده‌ڵێت. ئه‌م „چاره‌سه‌ره كۆتایی“یه له میكانیزم و جه‌وهه‌ردا هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ زاراوه‌ی „دواچاره‌سه‌ر“ی هیتله‌ر نییه بۆ پرسی جوو له ئه‌ڵمانیا. ئه‌وه‌ی لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌هه‌كومی جیاوازه ئه‌وه‌یه كه هیتله‌ر وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی ئایدیۆلۆژیی ده‌یویست جوویه‌ك له دونیادا نه‌هێڵێت، ترامپ و ئه‌ردۆگانیش له ڕێگای دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و دامه‌زراندنی ئاشتییه‌وه، نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی چاره‌سه‌ری هێمنانه‌یان بۆ پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی داناوه. ئه‌م رێككه‌وتنامه‌یه‌ی نێوان ترامپ و ئه‌ردۆگان „چاره‌سه‌ری كۆتایی“ه، چونكه له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگری هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی پیاده‌كردنی ستراتیژی پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی میلله‌تێكه به‌ناوی پاراستنی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تێكی كۆلۆنیالیی هه‌رێمیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئه‌م „سه‌رۆكه رائیع“ه كه ترامپ ئه‌ردۆگانی پێ ناودێڕكردووه، له‌وچرساتانه‌ی كه ئیمزای چاره‌سه‌ری كۆتایی پرسی كوردی له‌گه‌ڵدا كرد، به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی ئه‌منستی ئینته‌رناسیۆناڵ تاوانی جه‌نگ پیاده‌كراوه و هاوكات UNیش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له پرسی پیاده‌كردنی تاوانی جه‌نگ. میدیاكانیش باس له به‌كارهێنانی چه‌كی فسفۆڕی ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی ترامپ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان و له‌شكره ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كه‌ی له رۆژئاوادا به‌ناوی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و چه‌كداماڵینه‌وه ده‌یكات، پیاده‌كردنی سیناریۆی ئه‌و مۆدێله‌یه له فیلمی ئه‌كشن كه هه‌ندێ سه‌رمایه‌دار به‌رامبه‌ر به به‌خشینی هه‌ندێك پاره، له‌ناو جوگرافیایه‌كی نادیار یان له ناشوێنێكدا ئاره‌زووه سادییه‌كانی كوشتن‌یان تێرده‌كه‌ن. له‌و سیناریۆیایانه‌دا چه‌ند به‌شه‌رێك له ناشوێنێكدا به‌ڕه‌ڵاده‌كرێن، پاشان بكوژه‌كان به‌كاوه‌خۆ ده‌ستده‌كه‌ن به پرۆسه‌ی ڕاوكردنیان به ئامێری چاودێرییكردن و به‌كارهێنانی قه‌ناس و چه‌كی پێشكه‌وتوو. ئه‌م مرۆڤانه‌ی كه ده‌خرێنه ناو ئه‌م گه‌مه‌ی كوشتنه‌وه، جگه له هه‌ڵهاتن و ڕاكردن له كوشتن و مردن، هیچ چه‌كێكیان پێنییه بۆ به‌رگرییكردن له‌خۆیان. ئه‌وه‌ی ترامپ له‌م رێككه‌وتنه‌دا كردوویه‌تی، پێشكه‌شكردنی رۆژئاوایه وه‌ك ناشوێنێك به ئه‌ردۆگان، بۆئه‌وه‌ی له‌شكره سادییه‌كه‌ی به ئاره‌زووی خۆی ڕاوی ئینسانگه‌لێكی مه‌ده‌نیی وه‌ك "هۆمۆساكه‌ر" تێدابكه‌ن كه تاكه تاوانێكیان كوردبوون و خه‌ونبینیه به ژیانێكی پڕكه‌رامه‌ت و ئازاده‌وه. ئه‌وه‌ی ترامپ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگاندا ئیمزایكرد، له داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك ده‌چێت بۆ پیاده‌كردنی „چاره‌سه‌ری كۆتایی“ پرسی كوردانی رۆژئاوا، له‌لایه‌ن دووهه‌م گه‌وره‌له‌شكری ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ناتۆوه.