نرخی نەوت گەیشتە (92) دۆلار.
2022-02-04 08:18:28
🔻نرخی نەوت گەیشتە (92) دۆلار.
🔻داهاتی نەوتی هەرێم دەبێتە چەندە؟
درەو:
🔹نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت: 92 دۆلار
🔹نرخی بەرمیلێك نەوتی تاكساس: 91 دۆلار
حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە (430 هەزار) بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.
ئەگەر بۆ ئەم نرخەی ئێستای ئەژمار بكەین و (10 ) دۆلار كەمتر لە بازاڕیش بیفرۆشت ئەوات.
🔹(430000 * 30*82) = 1.057,800,000 دۆلار
( ملیارێك و 57 ملیۆن و 800 هەزار) دۆلار دەكاتە ( ترلیۆنێك و 533 ملیار و 810 ملیۆن) دینار
ئەگەر وەك مانگی پێشو لێكبدرێتەوە (58%) بۆ خەرجی كۆمپانیاكان و (42%) بۆ خەزینەی حكومەت ئەوا بەم شێوەیە دەبێت:
🔹بۆ خەرجی كۆمپانیاكان: 889ملیار دینار
🔹بۆ خەزێنەی حكومەت: 644 ملیار دینار
بابهتی پهیوهندیدار