چاكسازى ئابوری له هه‌رێم، پاساو و به‌ربه‌سته‌كان له (2005-2019)
2022-01-03 07:15:18
درەو:
م.جهانگیر صدیق احمد
گۆڤاری لێکۆڵینەوە سیاسی و ئەمنییەکان-ی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی
پوخته
چه‌ندین ساڵه هه‌رێمی كوردستان له دۆخی قه‌یران و ناسه‌قامگیری ئابوری و داراییدایه. كێشه ئابوریه قوڵه‌كان و لاسه‌نگییه جۆراوجۆره‌كانی بونیادی ئابوری كه له‌چه‌ندین ده‌یه‌ی ڕابوردوه‌وه كه‌ڵه‌كه بون به‌تایبه‌تی لاوازیی سێكته‌ره نانهوتیهكان له‌به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی داهات و وه‌خۆگرتنی ده‌ستی كار، لاسهنگیهكانی بواری دارایی گشتی و بازرگانیی ده‌ره‌كی و په‌یكه‌ری هێزی كار له‌و هۆكاره سه‌ره‌كیانه‌ن كه بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئابوریی هه‌رێم به به‌رده‌وامی له‌به‌رده‌م ههڕەشهی قه‌یران و كێشه‌ی گه‌وره‌دا بێت، ئه‌وانه به‌گشتی له گرنگترین ئه‌و پاساوه سه‌ره‌كیانه‌ن كه چاكسازی ئابوری بۆهه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه پێویستیه‌كی گرنگ و ژیانی. له‌ساڵانی ڕابوردودا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه چه‌ند هه‌وڵێك دران بۆ چاكسازی ئابوری، به‌ڵام ئامانجیان به‌ده‌ست نه‌هێنا. گیرۆده‌بونی ئابوری له‌ناو بازنه‌ی داخراوی ڕەیعی و لاوازی داموده‌زگاكان له‌و هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كیانه‌ن كه بونه‌ته هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵانه. ده‌ربازبون له بازنه‌ی داخراوی ڕەیعی كه زیاتر له په‌نجا ساڵه ئابوریی عیراق و هه‌رێمی كوردستانى تێدا ده‌سوڕێته‌وه هه‌نگاوی بنهڕەتی و مه‌رجی پیویسته بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ر هه‌وڵێكی چاكسازی ئابوری، ئه‌وه‌یش ته‌نها له‌سایه‌ی داموده‌زگای كارادا توانای به‌دیهاتنی هه‌یه.
به‌رایی
نزیكه‌ی سێ ده‌یه‌یه هه‌رێمی كوردستان له‌ناو دۆخی ئابوری و دارایی ناسه‌قامگیر و نه‌خوازراودایه، كورتهێنانی به‌رده‌وامی بودجه‌ی گشتی، به‌رزی ڕێژەی بێكاری، گه‌وره‌یی پشكی كه‌رتی حكومی له وه‌خۆگرتنی هێزی كار، لاوازی به‌شداریی سێكته‌ره ئابوریه نانهوتیهكان له كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی و وه‌خۆگرتنی هێزی كار، نزميى ڕاده‌ی به‌رهه‌مداری، پشت به‌ستنی زۆر بههاوردهكردن، پشت به‌ستنی زۆر به بودجه‌ی عیراق و فرۆشتنی نه‌وتی خاو، ناسه‌قامگیری نرخه‌كان، ناسه‌قامگیری گه‌شه‌ی ئابوری و..هتد، له خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانی ئابوریی هه‌رێمه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌یش ئاماژەن بۆ بونی كێشه‌ی بونیادیی گه‌وره و مه‌ترسیدار.
له‌ماوه‌ی ده‌ساڵی ڕابوردودا له لایه‌ن حكومه‌ت و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كۆمه‌ڵێك هه‌وڵ دران به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵ و به‌رنامه‌ی چاكسازیی ئابووری و په‌ره‌پێدانی ئابوری‌دا، به‌ڵام به‌پێی پێنوێن (Indicator- مؤشر) و پێدراوه ئابوریه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌وڵه‌كان ئه‌نجامی ئه‌وتۆیان نه‌بو، كێشه ئابوری و داراییه‌كان به‌رده‌وامن و ئابووریی هه‌رێم له‌دۆخێكی نه‌خوازراودایه، ئه‌مانه‌یش هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له خه‌سڵه‌ت و كیشه‌كانی ئابوریی هه‌رێم و به‌ربه‌ست و ئاڵنگاریه‌كانی به‌رده‌م چاكسازی ئابوری له‌بابه‌ته گرنگ و پێویستیه‌كانی ناو كێڵگه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی بن، ئه‌م هه‌وڵه‌یش ده‌یه‌وێت به‌شداریه‌كی به‌سود بێت له‌و باره‌یه‌وه.
گرفتی توێژینه‌وه‌كه: لاوازی و لاسهنگیهكانی بونیادی ئابوریی هه‌رێم له‌لایه‌ك و، شكستی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاكسازی ئابوری و چاره‌سه‌ری ئه‌و لاسهنگیانه له‌لایه‌كی تره‌وه گرفتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ن. له‌م سۆنگه‌یه‌وه پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌یش بریتین له: كێشه و لاسهنگیهكانی بونیادی ئابوریی هه‌رێم چین و ڕیشه و ڕەههندهكانیان له‌كوێدایه و پاساوه‌كانی پێویستبونی چاكسازیی ئابوری كامانه‌ن؟ بۆچی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی و په‌ره‌پێدانی ئابوری له‌ساڵانی ڕابودودا ئه‌نجامی ئه‌رێنیی ئه‌وتۆیان نه‌بوه؟ به‌ربه‌ست و ئاڵنگاریه‌كانی به‌رده‌م چاكسازی ئابوری له‌هه‌رێم چین؟
ئامانجی توێژینه‌وه‌كه: به‌مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵ ده‌دات بۆ ناساندنی سیما‌و خه‌سڵه‌ت و ڕیشه و ڕەههندی كێشه ئابوریه‌كان و، دیاریكردنی به‌ربه‌ست وئاڵنگاریهكانی چاكسازی ئابوری له‌هه‌رێم، ئه‌وه‌یش له‌پێناوی دروستكردنی به‌رچاوڕونیی پێویست و یارمه‌تیده‌ر بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست بۆ سه‌رخستنی چاكسازی ئابوری له‌داهاتودا.
گریمانه‌ی توێژینه‌وه‌كه: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر دوو گریمانه سه‌ره‌كی دارێژراوه:
1. چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه هه‌مو پاساوه‌كانی پێویستبونی چاكسازیی ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان بونیان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش لاسهنگیهكانی په‌یكه‌ری كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی (GDP) ، لاسهنگیهكان له دارایی گشتی و بازرگانیی ده‌ره‌كی، بازاڕی كار و په‌یكه‌ری هێزی كار.
2. گیرۆده‌بون له‌ناو بازنه‌ی ئابوریی ڕەیعی و لاوازیی داموده‌زگاكان به‌ربه‌ست و ئاڵنگاریه سه‌ره‌كیه‌كانی چاكسازی ئابورین و ئه‌نجامی هه‌رهه‌وڵێكی چاكسازی به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌ستراوه به دۆخ و كاریگه‌ریی ئه‌و به‌ربه‌ست و ئاڵنگاریانهوه.
میتۆدی توێژینه‌وه‌كه: توێژینه‌وه‌كه پهیڕەوی له میتۆدی وه‌سفی - شیكاری ده‌كات بۆ خستنه‌ڕو و ناساندنی دۆخی ئابوری و كێشه‌كانی، دیاریكردنی به‌ربه‌ست و ئالنگاریه‌كانی به‌رده‌م چاكسازی ئابوری له‌هه‌رێمی كوردستان، به سود وه‌رگرتن له به‌ڵگه‌نامه‌و ئامار و پلان و بڕیاره فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رچاوه تيۆری و پراكتیكیه‌كانی تایبه‌ت به چاكسازی ئابوری له كتێب و توێژینه‌وه زانستیه ڕەسه‌ن و بلاوكراوه‌كان .
په‌یكه‌ری توێژینه‌وه‌كه: توێژینه‌وه‌كه دابه‌ش بوه به‌سه‌ر سێ به‌شدا:
به‌شی یه‌كه‌م/ چوارچێوه‌یه‌كی گشتی بۆ چاكسازی ئابوری و پاساو و پایه‌كانی سه‌ركه‌وتنی. كه دوو باس له‌خۆ ده‌گرێت باسی یه‌كه‌م تایبه‌ته به چه‌مكی چاكسازی ئابوری و پاساو و سیاسه‌ت و پێكهاته‌كانی، باسی دووه‌میش تایبه‌ته به پێداویستیه‌كانی چاكسازی ئابوری و مه‌رج و پایه‌كانی سه‌ركه‌وتنی.
به‌شی دووه‌م/ دۆخی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان و پاساوه‌كانی پێویستبونی چاكسازی ئابوری، تایبه‌ته به خستنه‌ڕووی خه‌سڵه‌ت و كێشه‌كانی ئابوری هه‌رێم وه‌ك پاساوی پێویستبونی چاكسازی ئابوری، له‌رێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی دۆخی دارایی گشتی و قه‌رزه‌كان، بازرگانیی ده‌ره‌كی، په‌یكه‌ری كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی، بێكاری و په‌یكه‌ری هێزی كار، له‌چوار باسی جیاوازدا.
به‌شی سێیه‌م/ هه‌وڵه‌كانی چاكسازی ئابوری و به‌ربه‌ست و ئاڵنگاریه‌كان، دوو باسی سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت باسی یه‌كه‌م تایبه‌ته به‌خستنه‌ڕوی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی ئابوری له‌هه‌رێم و ده‌ره‌نجامه‌كانیان، باسی دووه‌میش تایبه‌ته به خستنه‌ڕو و شرۆڤه‌كردنی به‌ربه‌ست و ئاڵه‌نگاریه‌كانی چاكسازی ئابوری له هه‌رێمی كوردستان.
به‌شی یه‌كه‌م / چوارچێوه‌یه‌كی گشتی بۆ چاكسازی ئابوری و، پاساو و پێداویستی و پایه‌كانی سه‌ركه‌وتنی
باسی یه‌كه‌م / چاكسازی ئابوری؛ چه‌مك و، پاساو و، سیاسه‌ته‌كان
یه‌كه‌م/ چه‌مكی چاكسازی ئابوری
له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی هه‌شته‌می سه‌ده‌ی ڕابوردهوهوه ئابوریی وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندو (البلدان النامیة) كۆمه‌ڵێ گۆڕانكارییان به‌خۆوه بینی كه ناههمئاههنگ بوون له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی ئابووری جیهانی، گرنگترینیان بریتی بون له هه‌ره‌سهێنانی تێكڕای ئاڵوگۆڕی نێوده‌وڵه‌تی و دابه‌زینی نرخی كه‌ره‌سته‌ی خاوی هه‌نارده‌كراو بۆ ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازیه پیشكهوتوهكان، به‌تایبه‌تیش نه‌وتی خاو. كاریگه‌ریی ئه‌و گۆڕانكاریانه هاوڕێ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونی لاسه‌نگیه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانی په‌یكه‌ری ئابوریی ئه‌و وڵاتانه ڕەنگدانهوهی نه‌رێنی گه‌وره‌ی ئابووریان به‌دوای خۆیان هێنا وه‌ك زیادبونی كورتهێنانی بودجه‌یی گشتی و زیادبونی ڕێژەی هه‌ڵاوسانی نرخه‌كان، زیادبونی كورتهێنانی ته‌رازوی پێدان به‌تایبه‌تیش ته‌رازوی بازرگانی و گه‌وره‌بون و كه‌ڵه‌كه‌بونی قه‌رزه ده‌ره‌كیه‌كان، زیادبونی ڕێژەی بێكاری و، دابه‌زینی ئاستی گه‌شه‌ی ئابوری و..هتد(الحصري،2007 ،2). ئه‌وانه‌یش هۆكاربون بۆئه‌وه‌ی كه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خواستی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی گه‌شه و پاڵپێوه‌نانی ڕەوڕەوهی پێشكه‌وتن ئه‌مجاره ته‌نها خواستێك نه‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاستێكی به‌رزی گه‌شه، به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و لاسهنگیانه بێت كه ئابوریی ئه‌و وڵاتانه گیرۆده‌ی بون. شكستی زۆربه‌ی ئه‌زمونه ئابوریه‌كانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات و، سه‌رنه‌كه‌وتنی زۆرێك له وڵاتانی تازهگهشهسهندو له په‌ره‌پیدانی ئابوری و ده‌رچون له‌بازنه‌ی دواكه‌وتن له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌زمونانه ده‌رفه‌تی دروست كرد بۆ ده‌ركه‌وتن و ته‌شه‌نه‌كردنی ئاراسته‌یه‌كی نوێ له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كاندا بۆ چاكسازی ئابووری، ئه‌ویش ئاراسته‌ی سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێو ده‌وڵه‌تی بوون(الشمری،2014 ،148).
به‌م جۆره له‌و سه‌روبه‌نده‌دا چه‌مكی چاكسازی ئابوری وه‌ك جێگره‌وه یان هاوواتای په‌ره‌پێدانی ئابوری به‌فراوانی هاته ناو ئه‌ده‌بیاتی ئابوریه‌وه، به‌ر له‌هه‌موانیش سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرته‌كانیاندا ئه‌و چه‌مكه‌یان به‌كارهێنا، ئیدی له‌و كاته‌وه به‌خێرایی و فراوانی بڵاوبویه‌وه‌و ئێستا یه‌كێكه له‌و چه‌مكانه‌ی كه زۆر به‌كار ده‌هێنرێت (حسن،2016 ،87).
چه‌ندین پێناسه‌ی جیاجیا هه‌ن بۆ چاكسازی ئابوری كه له‌ناوه‌ڕۆكدا لێكه‌وه نزیكن، بۆیه ئه‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بوترێت ؛ بریتیه له كۆی ئه‌و سیاسه‌ت و ڕێكار و میكانیزمانه‌ی كه ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئابوری ده‌یانگرێته‌به‌ر له‌پێناوی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه و لاسهنگیانهی كه ئابوریی ده‌وڵه‌ته‌كه گیرۆده‌یان بوه وه‌ك كورتهێنان بودجه، كورتهێنانی ته‌رازوی بازرگانی، دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مداری، لاسه‌نگی په‌یكه‌ری كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی، لاوازیی به‌شداری كه‌رتی تایبه‌ت، زیادبونی ڕێژەی بێكاری و هه‌ژاری، به‌رزبونه‌ی تێكڕای هه‌ڵاوسان، زیادبونی قه‌رزه ده‌ره‌كیه‌كان، لاوازی و دواكه‌وتویی سیسته‌می باج، لاوازیی كه‌رتی بانكی و ..هتد، به ئامانجی هێنانه‌دیی سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی به‌رده‌وام (عمران،2019، 488).
دوه‌م/ پاساوه‌كانی چاكسازی ئابووری
پاساوه‌كانی پێویست بوونی چاكسازی ئابوری به‌گشتی بریتین له لاسهنگیهكانی په‌یكه‌ری ئابوری و ئه‌و گرفته ئابوریه قوڵ و درێژخایه‌نانه‌ی كه وڵاتانی تازهگهشهسهندو به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنن. لاسهنگیهكان له په‌یكه‌ری به‌رهه‌م و كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی، كورتهێنان و لاسهنگیهكانی تری بودجه‌ی گشتی و ته‌رازوی بازرگانی، بێكاريی و گرفته‌كانی په‌یكه‌ری هێزی كار لهلاسهنگیه سه‌ره‌كیه‌كانن و سه‌رچاوه‌ی گرفته ئابووریه‌كانی وه‌ك (ناسه‌قامگیری و پاشه‌كشه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری و، قهرزاريی و بێكاريی و هه‌ڵاوسان و هه‌ژاری)ن. لاسه‌نگیه ئابوریه‌كان له‌ڕوی هۆكاره‌وه دوو جۆرن. جۆرێكیان زاده‌ی هۆكاره كاتییهكانن. جۆره‌كه‌ی تریان هۆكاره‌كه‌یان درێژخایه‌ن و بونیادییه. جۆری یه‌كه‌م چاره‌سه‌ری كاتی و هاوكاریی دارایی ده‌خوازێت و جۆری دوه‌میش پهیڕەوكردنی چاكسازیی ڕیشه‌یی ده‌خوازێت بۆ لابردن و چاره‌سه‌ری لاسهنگیهكان له‌ڕیشه‌وه (فرج،1989،8). واته بونی ئه‌و لاسهنگیانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له هه‌ر ئابوریهكدا ئه‌گه‌ر زاده‌ی كێشه بونیادیهكانی ئابوری وڵاتهكهبن و هۆكاره‌كانیان ماوه‌درێژ و به‌رده‌وام بن ئه‌وا ده‌بنه پێنوێنی گرنگ بۆ داڕێژەرانی سیاسه‌تی ئابوری بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ئابوری به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئه‌و لاسهنگیانه(عمران،2019،489-490).
سێیه‌م/ سیاسه‌ت و پێكهاته‌كانی به‌رنامه‌ی چاكسازیی ئابوری
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه سیاسه‌تی چاكسازی ئابوری گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر دوو گروپدا، گروپێكیان سیاسه‌ته بنچینهخوازانهكان(السیاسات الاصولیة) پهیڕەودهكهن كه له‌لایه‌ن سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه پێشنیار و پاڵپشتی ده‌كرێت، گروپه‌كه‌ی تر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كه به‌شێوازی سه‌ربه‌خۆ و به‌بێ پاڵپشتی و پهیڕەوكردنی پێشنیار‌و ڕەچهتهی ئه‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیانه پرۆسه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن( اسمهان،2012 ،25-40 ؛ بن حافظ،2011 ،9-60):
1- سیاسه‌ته بنچینهخوازانهكان( السیاسات الاصولیة)
ئه‌م جۆره باوترینی سیاسه‌ته‌كانی چاكسازی ئابورییه كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی وڵاتانی تازهگهشهسهندوهوه پهیڕەو كراوه، له‌كۆمه‌ڵێك سیاسه‌ت و ڕێكاری ئابوری پێك دێن له‌لایه‌ن سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه پێشنیاردهكرێن و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنيان ده‌كرێت و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پهیڕەویيان ده‌كه‌ن سودمه‌ند ده‌بن له هاوكاری و قه‌رزی ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه، به‌گشتیش له دوو ڕستی(حزمة)پێكه‌وه به‌ستراو پێك دێن كه بریتین له ( سه‌قامگیركردنی ئابوری و گونجاندنی په‌یكه‌ریی – التثبیت الاقتصادی و التكییف الهیكلي).
أ- سیاسه‌تی سه‌قامگیركردنی ئابوری (التثبیت الاقتصادیEconomic Stabilization - ) هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له‌به‌رنامه‌ی چاكسازی ئابوری، له‌لایه‌ن سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه چاودێری جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی كورتخایه‌ن(1-3) ساڵ، كار له‌سه‌ر لایه‌نی خواست ده‌كات و هه‌وڵده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان و كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی و كورتهێنانی ته‌رازوی پێدان. ئه‌ویش به‌گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی دارایی و نه‌ختی تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت و زیادكردنی داهاته‌كانی و سنوردانان بۆ گه‌شه‌ی خستنه‌ڕوی دراو(حسین،2018،6).
ب- سیاسه‌تی گونجاندنی په‌یكه‌ری(التكییف الهیكلی-structure Adjustment ) ته‌واوكه‌ری سیاسه‌تی سه‌قامگیركردنی ئابوریه، له تایبه‌تمه‌ندیی بانكی نێوده‌وڵه‌تیه، كار له‌سه‌ر لایه‌نی خستنه‌ڕو ده‌كات له‌ماوه‌ی درێژخایه‌ندا، به‌ئامانجی چاره‌سه‌ری لاسه‌نگیه بونیادیه قوڵ و هه‌میشه‌ییه‌كان و دوباره پهیكهربهندیكردنهوه و ئاماده‌كردنی ئابووری بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی بازاڕ و كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا بگێڕن و ڕۆلی ده‌وڵه‌ت كه‌م بكرێته‌وه، واته ئازادكردنی نرخه‌كان و ئازاد كردنی بازرگانی و به‌تایبه‌تیكردن و بایه‌خدان به هه‌نارده‌كردن له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی سیاسه‌تی گونجاندنی پهیكهربهندین (الجابري ،2013، 24).
2- سیاسه‌ته نا بنچینهخوازانهكان (سیاسات غیر اصولیة) یان سه‌ربه‌خۆكان
ئاراسته‌ی ئه‌م سیاسه‌تانه وای ده‌بینێت كه مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی هه‌ر وڵاتێك پێویستی به‌ڕەچاوكردنی دۆخی وڵاته‌كه هه‌یه و چاره‌سه‌ری تایبه‌تی ده‌خوازێت، كێشه‌كان له‌وه قوڵترن ته‌نها به‌تێڕوانینی نه‌ختینه‌یی ڕاڤه بكرێن و بهڕەچهتهی ئاماده‌كراوی ئه‌و دو دامه‌زراوه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه هۆكاری كێشه‌كان بۆ ئه‌و لاسه‌نگییه بونیادیانه ده‌گه‌رێته‌وه كه ئابوریی وڵاته تازه گه‌شه‌سه‌ندوه‌كان گیرۆده‌ی بون، هه‌ڵاوسان و كێشه‌كانی تریش نه‌ك هه‌ر خۆبه‌خۆ و به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت چاك نابن به‌ڵكو گه‌وره‌تر ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت پێویسته بۆ شكاندنی بازنه‌ی كێشه بونیادیهكانی ئابوری و سازكردنی ژینگه‌ی لهباربۆ ڕۆڵی هاوبه‌شه ئابوریه‌كان( اسمهان،2012، 30). ڕوانگه‌ی ئه‌م ئاراسته‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان به‌تایبه‌تیش خه‌رجیه‌كانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و زیادكردنی داهاته‌كان جیاوازه له‌ڕوانگه‌ی بنچینهخوازهكان، بهههستیاریشهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی به‌تایبه‌تیكردن و ئازادكردنی ئابوری و بازرگانی و نرخه‌كان ده‌كه‌ن ، ئاماده‌یی و ڕۆڵ و سه‌رپه‌رشتیی ده‌وڵه‌ت له‌پرۆسه‌كه‌دا به‌گرنگتر ده‌زانن (زكي،2000، 184-185).
له سێ ده‌یه‌ی ڕابوردودا هه‌ریه‌ك له‌و دو جۆره سیاسه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن ده‌وڵاتانی جیاوازه‌وه پهیڕەو كراون و له‌هه‌ردو بارهكهیشدا ده‌ره‌نجامی جیاواز هه‌بوه( اسمهان،2012 ،25-40 ؛ بن حافظ،2011 ،9-60( هه‌ر بۆیه كۆڕاییهك نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جۆرێكی دیاریكراو له سیاسه‌ته‌كانی چاكسازیی ئابوری گره‌نتیی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه بكات، گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی تۆكمه‌و گونجاو زۆر گرنگه، به‌ڵام جۆری سیاسه‌ته‌كان تاكه دیاریكه‌ری یهكلایكهرهوه نیه بۆ ئاستی سه‌ركه‌وتن و شكسی پرۆسه‌كه، به‌ڵكو دیاریكه‌ری گرنگتر هه‌یه كه كوالێتیی داموده‌زگاكانه، وه‌ك له‌خواره‌وه ڕونی ده‌كه‌ینه‌وه.
باسی دوه‌م / پێداویستیه‌كانی چاكسازیی ئابوری و مه‌رج و پایه‌كانی سه‌ركه‌وتنی
چاكسازى ئابورى پهیكهربهندیكردنهوهی ئابوری ووڵات و گۆڕینی ستایلی ژیانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه، پرۆسه‌یه‌كی قورس و ئاڵۆزه، هه‌لومه‌رج و پێداویستیی خۆی هه‌یه، به‌ربه‌ستی زۆری له‌به‌رده‌مدایه و كاریگه‌ریی جۆراوجۆری له‌سه‌ر كایه‌ی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. له‌ساڵانی سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌دا تێچو و بارگرانیی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه زۆره، دژی بهرژەوهندیی تایبه‌تیی چه‌ندین گروپی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه، نه‌یار و به‌ربه‌ست و ئاڵنگاریی زۆره، ئه‌مانه وایان كردوه كه سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه مسۆگه‌ر نه‌بێت و، ئاستی شكست و سه‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ست بێت به كۆمه‌ڵێك پایه و پێداویستی و پێش مه‌رجه‌وه، له گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن(كاظم،2017،88؛ صالح،2015،120؛ القریشی، 2011 ،8):
1. بونی ئیراده‌ی سیاسی به‌هێز و داموده‌زگای به‌توانا بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی به‌رنامه‌و جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی ئابوری، چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی خاوه‌نداریه‌تی، هاندان و سازكردنی زه‌مینه‌ی وه‌به‌رهێنان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی به‌رهه‌مداری و فراوانكردنی ده‌رفه‌تی به‌شداری و..هتد، ئه‌وانه‌یش ته‌نها له‌سایه‌ی داموده‌زگای ئابوری و سیاسیی هانده‌ر وخاوه‌ن توانستدا چانسی فهراههموبونیان هه‌یه(نورث،2006،4 ؛ Acemoglu,2012,79)
2. بونی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان له‌لای چین و توێژە جیاوازه‌كان و هاریكاریی گروپه سیاسسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چونی پرۆسه‌ی چاكسازی به هاندانی پهیڕەوكردنی یاساكان و بره‌وپێدانی هۆشیاری پێویست له‌باره‌ی بایه‌خی پرۆسه‌كه‌و گرنگیی هاریكاریكردن و به‌شداریكردن تێیدا.
3. بونی سه‌رچاوه‌ی ئابوریی مرۆیی و مادی پیویست.
4. چاكسازیی چوارچێوه یاسایی و ته‌شریعیه‌كان بۆ ڕیكخستنی زه‌مینه‌ی پێوست بۆ پرۆسه ئابوریه جۆراو جۆره‌كان.
5. هه‌مئاهه‌نگی و گونجاویی سیاسه‌ته‌كانی چاكسازیی ئابووری له‌گه‌ڵ دۆخی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.
گفتوگۆكردنی چڕی ئه‌م بابه‌ته له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی ئابوری نوێ‌دا ده‌كه‌ویته ناو لێكۆڵینه‌وه له جۆر و ڕۆڵی داموده‌زگا ئابوری و سیاسیه‌كانه‌وه. جیاواز له تیۆر و تێڕوانیهكانی پێشتر كه له‌ڕوانگه‌ی جوگرافیا‌و ڕوبه‌ری زه‌وی و سامانی سروشتی و ژماره‌ی دانیشتوان و كلتور و..هتده‌وه ڕاڤه‌ی هۆكاری جیاوازیی نێوان وڵاتانی پێشكه‌وتو و پاشكهوتویان ده‌كرد و ئه‌و سه‌رچاوانه‌یان به مه‌رج و پیویستیی په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنی ئابوری ده‌زانی، له‌ڕوانگه‌ی نوێ‌دا جۆری داموده‌زگاكان به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئینجا سیاسه‌ته ئابوریه‌كان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی جێگه‌ی بایه‌خپێدان و پینوێنی ڕاڤهكردنن. نزیكه‌ی سێ ده‌یه‌یه كۆڕاییهك له‌نیوان ئابوریناساندا دروست بوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌ره‌پێدان و چاكسازی ئابوری و سیاسی له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌ستێته سه‌ر كوالێتیی داموده‌زگاكان. لهڕابوردا جیهان چه‌ندین هه‌وڵی شكستخواردوی گه‌شه‌پێدان و چاكسازیی وڵاتانی به‌خۆوه بینیوه سه‌ره‌ڕای هه‌بونی بڕێكی زۆری سه‌رمایه‌و سه‌رچاوه‌ی سروشتی و دانیشتوانی خوێنده‌وار، چونكه ئه‌و سه‌رچاوانه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن داموده‌زگای باش و به‌تواناوه سودیان لێ وه‌رنه‌گیرێ و وهگهڕنهخرێن یان كۆچ ده‌كه‌ن یان توشی پوكانه‌وه‌و ئیفلیج بون ده‌بن (نورث، 2016، 9-10).
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی داموده‌زگاكان له سه‌ر ئاستی كارایی سیاسه‌ته ئابوریهكانیش، تێبینی ئه‌وه كراوه كه له ساڵانی ڕابوردودا زۆربه‌ی ئه‌و وڵاته تازه گهشهسهندوانهی به‌ئامانجی په‌ره‌پێدانی ئابوری ده‌ستیان دایه چاكسازی له سیاسه‌ته ئابوریه‌كان( سیاسه‌ته‌كانی ماكرۆئابوری)، له‌باشترین باردا ته‌نها چه‌ند ئه‌نجامێكی رێژەیی كه‌م و كورتخایهنیان به‌ده‌ست ده‌هێنا و، له‌ئاست ئامانج و چاوه‌ڕوانیدا نه‌بون به‌تایبه‌تیش بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانی، هۆكاری ئه‌وه‌یش لاوازیی داموده‌زگاكانی ئه‌و وڵاتانه بو، ئه‌وان هه‌وڵه‌كانیان له سیاسه‌ته ئابوریه‌كاندا چڕدهكردهوهو ڕۆڵی داموده‌زگاكانیان فه‌رامۆش ده‌كرد، ئه‌وه‌یش هه‌ڵه بو، چونكه جێبه‌جێكردن و سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته ئابوریه‌كان په‌یوه‌سته به‌ئاستی توانای داموده‌زگاكان به هه‌ڵسان بهئهركهكانیان. هێنانه‌دیی هاوسه‌نگی چه‌ند لایه‌نێك له ماكرۆ ئابوری‌دا به‌گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی دارایی و نه‌ختیی توند ئه‌گه‌ر له‌سایه‌ی دامه‌زراوه‌ی لاوازدا ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌بێت، ئه‌وا چاككردنی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌به‌ری كردنی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام ئه‌سته‌م ده‌بێت، لێكۆڵینه‌وه‌كانی هه‌ریه‌ك له (Michael Spence)خاوه‌نی نۆبڵی ئابوری و (Dani Rodrik) ئابوریناسی ناودار به‌جیا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ن كه پرۆسه‌كانی چاكسازی له چه‌ندین وڵات به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتن به‌هۆی نه‌گونجاوی سیاسه‌ته ئابوریه‌كان له‌گه‌ڵ دۆخ و خه‌سڵه‌تی داموده‌زگاكانیان(بن حسین،2009،822).
میتۆدی نوێی ئابوری داموده‌زگاكانیش له‌لایه‌ن Douglass North, Robert Fogel, Ronald Coase, Samuelson به‌گشتی جه‌خته ده‌كاته‌وه له ڕۆڵی داموده‌زگاكان و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی فهرمانڕەوایی له پرۆسه‌كانی چاكسازی ئابوری و له جیاوازیی نێوان ئابوریی وڵاتانی پێشكه‌وتو و دواكه‌وتو(بن حسین،2009،821). به‌پێی پێناسه‌ی (دۆگلاس نۆر‌ث) داموده‌زگا ئه‌و سنور و مه‌رجانه‌ن كه مرۆڤه‌كان دایان ناون و، كارلێكه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نێوانیان ریكدهخهن، ئه‌وانیش دوجۆرن: سنور و مه‌رجه فه‌رمیه‌كان ( ده‌ستور و یاسا و مافه‌كانی خاوه‌نداریه‌تی و..) و نافه‌رمیه‌كان( داب و نه‌ریت و باوه‌ڕ و ڕێسا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان)، داموده‌زگا له‌ڕوانگه‌ی (نۆر‌ث)ه‌وه ته‌نها داموده‌زگای ئابوری نیه به‌ڵكو داموده‌زگا سیاسی و یاساییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، كه كۆمه‌ڵێك رێسای پێكه‌وه به‌ستراو بۆ ئابوری و گه‌شه‌كردنی دیاریده‌كه‌ن. (نۆر‌ث) جه‌خت ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داموده‌زگاكان په‌یكه‌ری هاندانی تایبه‌ت بۆ ئابوری فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن، گۆڕانی په‌یكه‌ری هاندانه‌كان ئاراسته‌ی گۆڕانی گه‌شه‌ی ئابوری دیاریده‌كات، مه‌به‌ست له په‌یكه‌ری هاندان ئه‌و هانده‌ر و به‌ربه‌ست و پاداشت و سزایانه‌ن كه‌ده‌بنه هۆی دیاری كردنی ڕاده‌ی به‌رهه‌مداری و ئاستی به‌شداری له‌چالاكیه ئابوریه‌كان (نورث ،2006 ،2).
كاریگه‌ریی داموده‌زگاكان له‌سه‌ر ئاستی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته ئابوریه‌كان و مافی خاوه‌نداریه‌تی و هاندان و تێچوی مامه‌ڵه‌كان كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه وه‌به‌رهێنه‌كان هه‌ست به دڵنیایی ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به مافی خاوه‌نداریه‌تی و به‌ربه‌سته یاسایی و ئابوریه‌كان و گه‌یشتن به‌بازاڕ، كار‌و به‌رهه‌مداری تێیاندا گه‌شه‌ده‌كات و ئاستی داهاتی تاكه‌كان به‌رز ده‌بیته‌وه(Morselli,2021,301-302).
كاره‌كانی هه‌ریه‌ك له (دارۆن ئه‌جه‌مۆغلۆ و جه‌یمس ڕۆبسن) و (دۆگلاس نۆر‌ث) جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌كی توندوتۆڵ هه‌یه له نێوان سیستم و زه‌مینه‌ی سیاسی و، جۆری داموده‌زگاكاندا. به‌پێی ڕاڤه‌ی (ئهجهموغلۆ) سه‌ره‌تا داموده‌زگا سیاسیه‌كان و شێوازی دابه‌شكردنی سامان ڕۆڵ ده‌گێڕن له دروستكردنی هێزه سیاسیه یاساییه‌كان و ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی كهبونیان له‌سه‌ر بنه‌مای دیفاكتۆیه، ئه‌و دو جۆره هێزه‌یش پاشتر شێوازی داموده‌زگا سیاسی و ئابوریه‌كان ده‌نه‌خشێننه‌وه و، داموده‌زگا سیاسی و ئابوریهكانیش دواجار توانستی به‌جێهێنانی(ئه‌دای) ئابوری (الادا‌ء الاقتصادی) و دابه‌شكردنی سه‌رچاوه‌كان فۆرمۆله ده‌كه‌نه‌وه(Acemoglu,2004,3) . (ئه‌جه‌مۆغلۆ) داموده‌زگاكان دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر دوو جۆردا، داموده‌زگا قۆرغكهرهكان یان دهرپهڕێنهرهكان(الاستخراجیة – Extractive) كه زاده‌ی باڵاده‌ستی هێزه دیفاكتۆكانن یان له‌باشترین باردا زاده‌ی هه‌مئاهه‌نگیی هێزه سیاسیه یاساییه‌كان و هێزه سیاسیه دیفاكتۆكانن، ئه‌م جۆره داموده‌زگایانه ده‌رفه‌تی به‌شداریی یه‌كسان له‌كایه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهینان و پاراستنی مافی خاوه‌نداریه‌تی و ژینگه‌ی له‌باری وه‌به‌رهێنان و سه‌روه‌ریی یاسا بۆ هه‌موان ده‌سته‌به‌ر ناكه‌ن و كایه‌ی ئابوری له‌خزمه‌تی ده‌سته‌بژێر و گروپی سیاسی و ئابوریی باڵاده‌ست ئاراسته ده‌كه‌ن، له‌سایه‌ی ئه‌م جۆره دامه‌زراوانه‌دا نه‌ك هه‌ر چانسی چاكسازی ئابوری و سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی به‌رده‌وام كه‌مه به‌ڵكو دامه‌زراوه‌كان خۆیان ڕێگرن و هۆكاری مانه‌وه‌و خراپتربونی دۆخه‌كه‌ن. جۆری دوه‌م داموده‌زگا گشتگیره‌كانن(Inclusive) كه زاده‌ی سیستمێكی سیاسی پێگه‌یشتو و داموده‌زگا یاسایهكانن، ده‌سه‌ڵاتی یاسا و پاراستنی مافی خاوه‌نداریه‌تی و ده‌رفه‌تی به‌شداری و ژینگه‌ی له‌باری وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌موان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره دامه‌زراوانه مه‌رج و هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ سه‌قامگیری گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام (Acemoglu,2012,75-80).
(دۆگلاس نۆر‌ث) و هاوڕێكانی له كتێبی ( له‌سایه‌ی توندوتیژیدا، سیاسه‌ت و ئابوری و گرفته‌كانی گه‌شه‌پێدان- في ظل العنف، السياسة و الاقتصاد و مشكلات التنمية) له‌ده‌روازه‌ی بابه‌تی دابه‌شكردنی ده‌سكه‌وته‌كان و هه‌ڵسوڕاندنی ئابوری له‌لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه ده‌چنه ناو شیكاری كارلێكی ڕەفتاری سیاسی و ئابوری و، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داموده‌زگاكان و له‌وێشه‌وه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی و گه‌شه‌ی ئابوری، ئه‌ویش به‌چڕكردنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كانیان له‌سه‌ر سروشتی ڕێكخراوه‌یی و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان گروپ و ده‌سته‌بژێره‌كان. ئه‌وان سیسستمهكانی ئه‌م سه‌رده‌مه دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌سه‌ر دو جۆری سه‌ره‌كیدا، جۆری یه‌كه‌م سیستمی كراوه‌یه كه مه‌به‌ست لێی سیستمی دیموكراتی پێگه‌یشتوه، سه‌روه‌ری یاسا‌و ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌موان و پارێزگاری له مافی خاوه‌نداریه‌تی و زه‌مینه‌ی هاندان بۆ به‌شداری له‌كایه‌ی ئابوری تێیدا به‌رقه‌راره، واته به‌چه‌مكی (ئه‌جه‌مۆغلۆ) ئه‌م سیستمه زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ داموده‌زگای گشتگیر دهڕەخسێنێت كه ئه‌ویش پێگه‌ی گه‌مه‌ی ئابوری و ئاراسته‌كانی دیاری ده‌كات و جڵه‌ویان ده‌كات. جۆری دوه‌م سیستمی كۆتكراوه(نظام مقيد) كه شێوازێكه له ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی و ڕێكاری كۆمه‌ڵایه‌تی–سیاسی و ئابوری به‌جۆرێك كه ڕێگربێت له په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی له‌لایه‌ن هێزو داموده‌زگاكانه‌وه، ئه‌وه‌یش له‌ڕیگه‌ی به‌كارهێنانی سیسته‌می سیاسی بۆ بهرژەوهندیی ئابوری و گه‌مه پێكردنی له‌پێناوی دروستكردنی ده‌سكه‌وت و سود لێوه‌رگرتنی له‌لایه‌ن هێزه باڵا ده‌سته‌كانه‌وه. ئه‌وان سیستمی كۆتكراو دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌سه‌ر سێ جۆردا: سیسته‌می كۆتكراوی فشۆڵ، كه تێیدا هێز و چه‌ك له ده‌ستی چه‌ندین گروپدایه، به‌كارهێنانی توندوتیژی ڕەوا ته‌نها قۆرغی داموده‌زگا یاساییه‌كانی ده‌وڵه‌ت نیه، ههمودهم ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هێزی چهكدارو توندوتیژی هه‌یه، له‌م سیستمه‌دا گروپه خاوه‌ن هێز و ههژمونهكان ڕێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی كایه‌ی ئابوری و هه‌ژمونداری و قۆرغكاری و دابه‌شكردنی ده‌سكه‌وته‌كان له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر بنه‌مای بهرژەوهندیهكانیان، كه ئه‌وه‌یش ده‌بێته هۆكاری دوركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی توندوتیژی، به‌بێ ئه‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و جه‌نگی ناوخۆیی له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا هه‌میشه ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه، وه‌ك نمونه‌ی كۆنگۆی دیموكراتی و به‌نگلادیش و هایتی و ئه‌فغانستان و عێراق، له‌و سیستمه‌دا داموده‌زگاكان لاوازن و به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵناسن، ده‌رفه‌تی داڕشتن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته ئابوریه‌كان و به‌رنامه‌ی چاكسازیی ئابوری و په‌ره‌پێدان زۆر لاوازه، یاسا سهروهرنیهو مافی خاوه‌نداریه‌تی پارێزراو نیه، ده‌رفه‌تی به‌شداری ئابوری بۆ چین و نوخبه‌ی دیاریكراو قۆرغ كراوه، كۆتوبه‌ندی زۆر له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنان و چالاكیه ئابوریه‌كان به‌گشتی هه‌یه و ژینگه‌كه هاندهرنیه بۆ به‌زركردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مداری و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌ی ئابوری. جۆرێكی تر سیستمی كۆتكراوی بنهڕەتیه، كه تێیدا ته‌نها ده‌وڵه‌ت و دامه‌زاروه فه‌رمیه‌كانی خاوه‌نی هێزی چه‌كدار و مافی به‌كارهێنانی توندوتیژی ڕەوان، به‌ڵام توانای به‌كارهینانی توندوتیژی له‌م سیستمه‌دا دابه‌شبوه به‌سه‌ر داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تدا (پۆلیس و ئاسایش و سوپا و هه‌واڵگری) هه‌ریه‌ك له‌وانه‌یش ڕێگه و شێوازی خۆی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌سكه‌وت له‌ڕێگه‌ی گه‌نده‌ڵی و قۆرغكاری و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته ئابوریه‌كان به‌لای بهرژەوهندیی خۆیدا، وه‌ك بۆرماو كوبا و مه‌كسیك، زه‌مینه‌ی سه‌ركه‌وتنی چاكسازی ئابوری و په‌ره‌پێدان له‌م جۆره سیستهمهیشدا زۆر ناله‌باره. جۆره‌كه‌ی تر سیستمی كۆتكراوی پێگه‌یشتوه، له‌م سیسته‌مه‌دا حكومه‌ت خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی سهراپاگیرهو كۆنترۆڵی له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و داموده‌زگایانه هه‌یه كه توانای توندوتیژیان هه‌یه، چه‌سپاندنی یاسا له‌ئاستێكی به‌رزدایه، دامه‌زراوه‌كان كاراترن، ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیای تایبه‌ت و كۆمپانیای فره ڕەگهز بونیان هه‌یه و گه‌شه‌ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌رفه‌تی به‌شداری له‌ناو چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی دیاریكراو و ڕێپێدراوی ده‌وڵه‌تدایه، چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی سیاسی هه‌ن به‌ڵام بون و مانه‌وه‌یان به‌ستراوه به دانپێدانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی كێبه‌ركی و به‌ده‌ستهێنان و دابه‌شكردنی ده‌سكه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ژمونی سیاسی و هێزه‌كان به‌ته‌واوی سنوردار ده‌كات ئه‌وه‌یش له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆی و ڕێگری كردن له توندوتیژی، وه‌ك له چین وه‌ند و شیلی و كۆریای باشور ده‌بینریت، ئه‌م جۆره سیستمه له‌چاو سیستمه كۆتكراوهكانی تردا توانای جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته ئابوریه‌كان و خۆڕاگریی له‌به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌كان زیاتره، داموده‌زگاكانی كاراترن و، زه‌مینه‌ی سه‌ركه‌وتنی چاكسازی و په‌ره‌پێدان تێیدا زیاتره (نورث،2016،27-33).
به‌شی دووه‌م/ ئابوریی هه‌رێمی كوردستان و پاساوه‌كانی پێویستبونی چاكسازی ئابوری
چه‌ندین ده‌یه‌یه ئابوری عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری هه‌مو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ن كه ده‌بنه پاساو بۆ پێویست بونی چاكسازی ئابوری، وه‌ك؛ لاوازی سێكته‌ره ئابوریه نانهوتیهكان له به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی داهات و وه‌خۆگرتنی هێزی كار، گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی حكومه‌ت و لاوازی كه‌رتی تایبه‌ت، پشت به‌ستن به‌تاك سه‌رچاوه‌یی داهات بۆ پاره‌داركردنی خه‌رجیه گشتیه‌كان، كورتهێنانی بودجه‌و كورتهێنانی ته‌رازوی بازرگانی، ناسه‌قامگیری و هه‌ڵاوسان و بێكاری و بێكاریی شاراوه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه تاكو ئیستا، چ له‌سایه‌ی حكومه‌تی یه‌كگرتو چ له‌سایه‌ی دوئیداره‌یی، چ له ساڵانی هاتنی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم له‌به‌غداوه چ له‌كاتی بڕان و كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و پشكی بودجه‌یه، چ پێش ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت چ له‌پاش ئه‌وه، چ له‌سه‌روبه‌ندی قه‌یرانه‌كان و چ له كاتی ئاسایی، چ پێش هه‌وڵه‌كانی چاكسازی و په‌ره‌پێدان چ له‌پاش ئه‌و هه‌وڵانه هه‌میشه ئه‌و كێشانه به‌ڕوخسار و ڕیژەی جیاواز سیمای ئابوریی هه‌رێمیان نهخشاندوهو ئاماژەیان داوه به كێشه بونیادیهكانی.
له‌پاش ساڵی 2005ه‌وه تاكو 2013به‌هۆی كۆتایی گه‌مارۆ ئابوریه‌كانه‌وه گۆڕانێكی گه‌وره له‌ئابوریی و عێراق و هه‌رێم ڕویدا به‌تایبه‌تیش له‌زیادبونی داهاتهكاندا، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هۆی هاتنی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراقه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم توانیی نزیكه‌ی 92 ترلیۆن دینار له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌دا خه‌رج بكات بۆ موچه‌و خه‌رجیه‌كانی به‌گه‌ڕخستن و خزمه‌تگوزاری و وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا(احمد، 2015، 141)، سه‌ره‌نجامی ئه‌وه‌یش گه‌شه و پێشكه‌وتنی به‌رچاو له داهاتی تاكه‌كه‌س و بواره‌كانی خوێندن و ته‌ندروستی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێبون و ڕێگاوبان و فڕۆكه‌خانه و..هتد ڕویاندا، پێنوێنه سه‌ره‌كیه‌كان له‌و بوارانه‌دا چه‌ند به‌رامبه‌ر به‌ئاراسته‌ی ئه‌رێنی به‌رزبونه‌وه(حكومه‌تی هه‌رێم،2013، 5-31 ؛ حكومة اقلیم كوردستان ،2011، 21-22)، به‌ڵام گۆڕانێكی بونیادیی ئه‌وتۆ له ئابوریی هه‌رێمه‌كه نه‌هاته كایه‌وه به‌جۆرێك كه ئاستێكی گونجاو له فره‌چه‌شنكردنی ئابوری و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن به‌تاك سه‌رچاوه‌یی داهات و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مداری و كه‌مكردنه‌وه‌ی هاورده‌و..هتد ده‌سته‌به‌ر بكات، تاكو ههڕەشهی قه‌یرانه ئابوری و داراییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێم كه‌مببێته‌وه و توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یران و دۆخه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانیش زیاد بێت. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم له‌ساڵی 2013 هاتبون هێشتا رێژەی پشت به‌ستن به بودجه‌ی عێراق له ئاستێكی زۆر بهرزدابو، له‌و ساله‌دا زیاتر له 95%ی كۆی داهاته گشتیه‌كان و 87%ی كۆی خه‌رجیه گشتیه‌كانی بودجه‌ی هه‌رێم پشتی به بودجه‌ی عێراق به‌ستبو، ڕێژەی داهاته ناوخۆییه‌كان 5% كه‌متر بو، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا هێشتا بودجه‌كه له‌دۆخی كورتهێناندا بو. سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و كه‌رتی تایبه‌ت به‌گشتی له‌وپه‌ڕی لاوازیدابون، رێژەی هێزی كاری به‌گه‌ڕخراو له‌كه‌رتی حكومی له‌ده‌وروبه‌ری 50%بو، كورتهێنانی ته‌رازوی بازرگانی له‌ئاستێكی یه‌كجار بهرزدابو، به‌واتا بونیادی ئابوریی هه‌رێم له‌و په‌ڕی لاوازی و لاسهنگیدا بوو، هه‌ربۆیه به‌هۆی بڕانی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه له‌ساڵی 2014 له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا هه‌مو پێنوێنه‌كان گۆڕانكاری نه‌رێنیی زۆر گه‌وره‌یان به‌خۆوه بینی، به‌وپه‌ڕی ده‌ستپێوه‌گرتن و سكههڵگوشینهوه هێشتا ڕێژەی كورتهێنانی بودجه گه‌یشته سه‌روی 58%، ڕێژەی بێكاری له %6.5 له‌ساڵی2013 به‌رزبویه‌وه بۆ 14% له‌ساڵی 2015 و كورتهێنانی ته‌رازوی بازرگانی زیادی كرد‌و قه‌رزه‌كانیش چه‌ند به‌رامبه‌ر به‌رزبونه‌وه، هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه له چوار باسی تایبه‌ت له‌خواره‌وه به‌وردی شیكراونه‌ته‌وه كه پێكه‌وه هه‌بونی پاساوی ته‌واو بۆ پێویستبونی ئه‌نجامدانی چاكسازی ئابوری ڕیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌لمێنن.
باسى یه‌كه‌م / دۆخی دارایی گشتی
یه‌كه‌م /كورتهێنانی بودجه/ كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی یه‌كێكه له گرفته به‌رده‌وام و سه‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئابوریی هه‌رێم به‌گشتی، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی خه‌رجیه گشتیه‌كانی حكومه‌ت و ئه‌و كاریگه‌ریه گه‌وره‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ی كه ده‌یكاته سه‌ر بازاڕ و چالاكیه ئابوریه‌كان به‌گشتی.
خشته‌ی ژماره (1) نیشانى ئه‌دات كه له‌ماوه‌ی (23) ساڵی ڕابوردودا هه‌میشه خه‌رجیه گشتیه‌كان له‌داهاته گشتیه‌كان زیاتر بون و دۆخی دارایی گشتی له هه‌رێم له كورتهێنانی به‌رده‌وامدا بوه، زیادبونی گه‌وره‌ی قه‌باره‌ی داهاته‌كان له هه‌ندێ ساڵدا (بههۆكارهكانی كۆتایی گه‌مارۆ ئابوریه‌كان و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و سودمه‌ندبونی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراق) نه‌یتوانیوه كۆتایی به كێشه‌ی كورتهێنان بهێنێت، چونكه هه‌میشه ڕێژەی هه‌ڵكشان و زیادبونی داهاته‌كان كه‌متر بوه لهڕێژەی هه‌ڵكشانی خه‌رجیه‌كان، كه‌مبونه‌وه‌ی قه‌باره‌و ڕیژەی كورتهێنان له‌هه‌ندێ ساڵدا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئابوريى نادروست بوه‌و به‌شێكی له‌سه‌ر حیسابی له‌قاڵبدانی خه‌رجیه گشتیه گرنگ و پێویسته‌كان بوه به‌تایبه‌تیش له‌بواری وه‌به‌رهێنان و پرۆژەكان، واته له‌سه‌ر حیسابی هاوسه‌نگی ئابووری بوه، تاكو ساڵی2013 زۆربه‌ی كورتهێنانه‌كانی بودجه‌ی خه‌مڵێنراو له‌ڕێگه‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی به‌شیك له ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه پڕكراونه‌ته‌وه، (گوڵپی،2020 ،43-44).
كێشه‌ی داهاتی گشتی له هه‌رێم ته‌نها له كه‌می قه‌باره‌كه‌یدا نیه به‌ڵكو له ناهاوسه‌نگی و ناسهقامگیریشدایه، له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2000-2007 ته‌نها داهاتی گومرگ نزیكه‌ی 82% كۆی داهاته ناوخۆییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی پێكده‌هێنا، له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2005-2013 ته‌نها پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عیراق نزیكه‌ی 96%ی كۆی گشتیی داهاته‌كان و 87%ی كۆی گشتی خه‌رجیه‌كانی بودجه‌ی هه‌رێمی پێكده‌هێنا (احمد، 2015،141)، له‌ساڵانی 2018و 2019 داهاته ناوخۆییه نانهوتیهكان ته‌نها له 18%ی داهاته‌كانیان پیك ده‌هێنا له‌به‌رامبه‌ر 46%ی داهاتی نه‌وت و 34%ی پشكی بودجه له عیراق و 2% هاوكاریی هاوپه‌یمانان(گوڵپی، 2020، 44-45). ئه‌م ناهاوسه‌نگیه وای كردوه كه دۆخی دارایی هه‌رێم ناسه‌قامگیر بێت و هه‌ر گۆڕانێك له‌و سه‌رچاوه سه‌ره‌كیانه كورتهێنانی گه‌وره دروست بكات له‌كاتێكیشدا كه خودی ئه‌و داهاتانه ناسه‌قامگیرن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له 2014-2017 به‌هۆی بڕانی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق و دابه‌زینی نرخی نه‌وت ڕویدا‌و بوه هۆی له‌ده‌ستدانی زۆرینه‌ی داهاته‌كان. ئه‌و دۆخه له‌ساڵی 2020 یش به‌هۆی دابه‌زینی گه‌وره‌ی له‌نرخی نه‌وتی خاو و بڕانی پشكی بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ جارێكی‌تر دوباره بویه‌وه و، له‌مانگی نیسانی ئه‌و ساڵه‌دا داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێژەی 86% كه‌م بونه‌وه ( حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 2021، 23).
سه‌چاوه‌ی : ئاماده‌كردنی توێژەر به‌پشت به‌ستن به‌م سه‌رچاوانه:
١- یاساكانی بودجه‌ی هه‌رێمی كورستان له‌ساڵانی جیاواز، ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مان:
https://www.parliament.krd/business/legislation/
٢- هیوا عثمان اسماعیل الحیدري، تحليل اثر تقلبات سعر الصرف الاجنبي في الموازنة العامة لاقليم كوردستان العراق لمدة 1997-2013، رسالة ماجستير غير منشورة،جامعة صلاح الدين،2014،ص 125.
٣- جهانگير صديق احمد، الاختلالات الهيكلية للموازنة العامة واليات المعالجة/ اقليم كوردستان العراق(حالة دراسية للمدة 2000-2013)، رسالة ماجستير غير منشورة، جامعة صلاح الدين،2015، ص43.
٤- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ڕاپۆرتی به‌یانی دارایی بۆساڵی 2014.
٥- ڕاپۆرته‌كانی كۆمپانیای دیلۆیت
https://gov.krd/information-and-services/open-data/deloitte-reports/deloitte-report-2019/
٦- كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، چاكسازی و خزمه‌تگوزاری، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، 2021، ل17-23.
سه‌باره‌ت به خه‌رجیه گشتیه‌كانیش جگه له گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌یان كه زياتر له 50%ی كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێم پیك ده‌هێنن (بانكی نێوده‌وڵه‌تی، 2016، 14)، خراپیی ته‌رخانكردن و ناكارایی خه‌رجكردن كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه، له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابورداودا هه‌میشه به‌شی هه‌ره‌زۆری خه‌رجیه‌كان بۆ بواری موچه‌و به‌گه‌ڕخستن ڕۆیشتون به‌ڕێژەی زیاتر له 75% و كه‌مترینیان بۆ بواری وه‌به‌رهێنان بوه، سه‌باره‌ت بهپشكی سێكته‌ره‌كانیش كه‌مترین رێژە بۆ سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی بوه كه له (2%) تێنه‌په‌ڕیوه (احمد، 2015، 130-132). ئه‌مه‌یش بۆخۆی بوه‌ته‌وه به‌هۆكارێك بۆ مانه‌وه‌ی سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی به لاوازی و ئیفلیجی و مانه‌وه له‌ناو بازنه‌ی داخراوی ڕەیعی.
دوه‌م/ كه‌ڵه‌كه‌بونی قه‌رزه گشتیه‌كان / به‌هۆی كورتهێنانه به‌رده‌وامه‌كان و به‌تایبه‌تیش به‌هۆی قه‌یرانه‌كانی ساڵانی 2014-2017 و2020 هه‌رێمی كوردستان كه‌وته ژێر باری قه‌رزێكی زۆره‌وه، خشته‌ی ژماره (2) ده‌ربڕی قه‌باره‌ی قه‌رزه گشتیه كه‌ڵه‌كه بوه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
خشته‌ی (2) قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم (2012-2021) به دۆلاری ئه‌مریكی
* ژماره‌كانی تایبه‌ت به‌ساڵانی 2016-2019 به‌ده‌ست نهكهووتون تاكو به‌جیا ئاماژەیان بۆ بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه جياوازى له‌ئاستی كه‌ڵه‌كه‌بونی ساڵانی پاشتر دروست ناكات چونكه قه‌رزه كهلهكهبوهكان لهههرساڵێك بڕەكانی ساڵانی پێشویش له‌خۆ ده‌گرێت.
سه‌رچاوه/ ئاماده‌كردنی توێژەر به‌پشت به‌ستن به‌م سه‌رچاوانه:
1- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی، چاكسازی ئابوری له‌پێناوی بوژانه‌وه‌ی هاوبه‌ش و پاراستنی نه‌داران، 2016، ل38.
2- دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ڕاپۆرتی ژماره 154 له5/7/2020، ده‌رباره‌ی قه‌رزو پابه‌ندیه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم.
3- ڕونكردنهوهی حكومه‌تی هه‌رێم له ئازاری 2020، لێدوانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی قه‌رزه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی 28/6 /2021 له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=8592&fbclid=IwAR3D7t5NhtDEJsUQd5spM9ffK0l-V6InZ7dcjc5YXC7GBDMqlLbjxjI1OZIk
وه‌ك له خشته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له‌ماوه‌ی نێوان 2021-2012 كۆی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كان گه‌یشتوه‌ته (31637) ملیۆن دۆلار، به ناوه‌ندی گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی (3164) ملیۆن دۆلار‌و به تێكڕای رێژەی گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی 63.4%. ته‌نها له ماوه‌ی 7 ساڵ له 2014 تاكو مانگی ئاداری 2021 بڕی قه‌رزه‌كان له (2800) ملیۆن دۆلاره‌وه گه‌یشتوه‌ته (31637) ملیۆن دۆلار واته له‌و ماوه‌یه‌دا به‌بڕی( 28837) ملیۆن دۆلار قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كان زیادی كردوه كه رێژەی زیادبونی ساڵانه‌ی ئه‌و ماوه‌یه 70% یه. قه‌باره‌ی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كان له 2021 هێڵی سوری تێپه‌ڕاندوه‌و گه‌یشتوه‌ته ئاستی مه‌ترسیدار، هه‌رچه‌نده به‌شی زۆری قه‌رزو پابه‌ندیه داراییه‌كان ناوخۆیین ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌حكومه‌تی هه‌رێم خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌ی نه‌ختینه‌یی و داریی به‌هێز و سیسته‌می بانكداری و قه‌رز و بازاڕی دارایی گه‌وره نیه بۆیه ده‌توانین بڵێن كه قهرزاربونی هه‌رێم به‌و خێراییه‌و به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه پاساو و هۆكاره‌كانی هه‌رچیه‌ك بن له‌وه ناگۆرێت ئاماژەی مه‌ترسیی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئابوریی هه‌رێم.
باسی دوه‌م/ په‌یكه‌ری كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی
هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی تازه گه‌شه سه‌ندو له‌وه‌دا هاوبه‌شن كه لاسه‌نگیه‌كی زۆر له‌په‌یكه‌ری كۆبه‌رهه‌می ناوخۆییاندا هه‌یه، ئه‌مه بۆخۆی له‌سه‌ره‌كیترین و ریشهیترینی لاسه‌نگیه ئابوریهكانهو ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له دروستكردنی لاسهنگیهكانی تری په‌یكه‌ری ئابووری.
لاسه‌نگیی هه‌ره گه‌وره له په‌یكه‌ری كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێم بریتیه له گه‌وره‌یی پشكی به‌شداری نه‌وت( داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی هه‌رێم و پشكی بودجه‌ی هه‌رێم له‌داهاتی نه‌وتی عێراقه‌وه) له‌به‌رامبه‌ر كه‌میی به‌شداری سێكته‌ره‌كانی تر، ڕێژەی به‌شداری سێكته‌ری نه‌وت نزیكه‌ی 50%ی كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێم و عیراق پێك ده‌هێنێت(صالح، 2018 ،407).
خشته‌ی (3) ڕێژەی به‌شداریی چالاكیه ئابوریه‌كانی نانه‌وتی له پێكهێنانی كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی و وه‌خۆگرتنی هێزی كار وپله‌ی لاسه‌نگیه پهیكهریهكان له هه‌ریمی كوردستان بۆ چه‌ند ساڵیك له(2007-2014)
* (cp) ئاماژەیه بۆ به‌شداری له‌دروستكردنی كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی (Contribution to the gross domestic product)،
(pl) ئاماژەیه بۆ به‌شداری له به‌گه‌ڕخستنی هیزی كار (Contribute to the employment of labor)،
(d) كورتكراوەى (disruption) ئاماژەیه بۆ لاسه‌نگیی كه‌رت و چالاكیی دیاركراو،
(D) ئاماژەیه بۆ پله‌ی لاسه‌نگیی كۆی چالاكی و سێكته‌ره نانهوتیهكان.
سه‌رچاوه/ ئاماده‌كردنی توێژەر به‌پشت به‌ستن به‌م سه‌رچاوانه:
1- حكومة اقليم كوردستان، وزارةت التخطيط، خطة التنمية الاستراتيجية لاقليم كوردستان 2012-2016، اربيل 2011، ص22.
2- حكومة اقليم كوردستان، وزارة التخطيط، خطة التنمية لاقليم كوردستان لسنوات 2015-2019، اربيل 2014، ص11،12.
3- حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، بانكی نێوده‌وڵه‌تی، چاكسازی ئابوری له‌پیناوی بوژانه‌وه‌ی هاوبه‌ش و پاراستنی نه‌داران،2011، ل31.
جگه له‌و لاسه‌نگیه‌ی كه له‌نێوان كه‌رتی نه‌وتی و نا نه‌وتیدا هه‌یه، خشته‌ی (3) نیشانی ده‌دات كه به‌شداری چالاكیه ئابوریه‌كان له كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی نانه‌وتیدا زۆر لاسه‌نگه به‌م شێوه‌یه: كشتوكاڵ 5% و پیشه‌سازی، 12.6% و خزمه‌تگوزاری 82.4%.
ئه‌م دابه‌شبونه بۆ ئابوریی هه‌رێم ته‌ندروست نیه و له‌گه‌ڵ مۆدێله ئابوریه باوه‌كان نه‌گونجاوه به‌تایبه‌تیش مۆدێلی (ئارسه‌ر لویس) بۆ گۆڕانی بونیادی كه له‌سه‌ر بنه‌مای گواستنه‌وه‌ی زیاده‌ی هێزی كار له سێكته‌ری كشتوكاڵ بۆ سێكته‌ری پیشه‌سازی بنیات نراوه Dookeran,2019,2))، وه مۆدێلی (كلارل- فیشه‌ر) بۆ گۆڕانی بونیادی، كه به‌پێی ئه‌و مۆدێله ئابوریه‌كی لاواز و كشتوكاڵی به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌قۆناغی گه‌شه‌كردن و پێشگه‌یشتنی پیشه‌سازی و كه‌ڵه‌كه بونی سه‌رمایه‌و زۆربونی ده‌رامه‌تدا تێپه‌ڕێت ناگاته ئه‌و قۆناغه‌ی كه ڕێژەی به‌شداری چالاكیه خزمه‌تگوزاریه‌كان تێیدا ئه‌وه‌نده به‌رزبێت (Mukherjee,2018,38)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌عیراق و هه‌رێم و ده‌وڵه‌تانی تری نه‌وتی ڕوده‌دات جیاوازه چونكه به‌بێ گه‌شه‌ی پیشه‌سازی و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مداری و كه‌ڵه‌كه‌بونی سه‌رمایه داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی خاو ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی داهاتی تاك و به‌رزبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌می پیشه‌سازی و پاشتریش خزمهوتگوزاری كه له‌ڕێگه‌ی هاورده‌وه پڕده‌كرێنه‌وه، ئه‌وه‌یش هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ توشبونی ئه‌و وڵاتانه به‌نه‌خۆشی هۆڵه‌ندی. له‌دۆخێكدا سێكته‌ره بنهڕەتیهكانی به‌رهه‌مهێنان لاوازبن و پێویستیان به بوژاندنه‌وه بێت له‌به‌رامبه‌ریشدا چالاكیه خزمه‌تگوزاریه‌كان داهات و هه‌لی كار‌و زۆربه‌ی خواسته‌كان بۆ تاك و كۆمه‌ڵگه دابین بكه‌ن و زیاتریش پشت به هاورده ببه‌ستن ئه‌وه بۆخۆی كۆسپیكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م بوژانه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنان، به‌پێی تێڕوانینی (Baumol) ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی بۆ به‌كاربردنی خزمه‌تگوزاری پشت به هاورده ده‌به‌ستن ئاستی به‌رهه‌مدارییان ڕو لهنزمبون ده‌بێت( صالح، 8201،408).
دیوێكی تری لاسه‌نگی له‌په‌یكه‌ری كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی له‌سه‌ر ئاستی سێكته‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه جیاوازیه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان ڕێژەی به‌شداریی سێكته‌رو چالاكیه ئابوریه‌كان له كۆبه‌رهه‌م و له وه‌خۆگرتنی هێزی كار، ئه‌مه‌یش به‌پێی مۆدێلی (سیمۆن كۆزینتس) نیشانه‌ی لاسه‌نگیه له بونیادی ئابوری له هه‌ر سێكته‌رێك، وه پێویسته كۆی لاسهنگیهكانی په‌یكه‌ری ئابوری كه له كۆی پله‌ی ڕەهای لاسه‌نگی كه‌رته‌كان پێك دێت له 20% زیاتر نه‌بێت، له هه‌ژماركردنی پله‌ی لاسهنگیشدا نیشانه‌ی (سالب و موجه‌ب) ڕەچاو ناكرێت چونكه ئه‌و جۆره له لاسه‌نگی به‌هه‌ردو باره‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك مانای هه‌یه ( صالح،2018،405).
هه‌رچه‌نده زانیاریی فه‌رمی و دروست له‌باره‌ی قه‌باره‌ی كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێم به‌رده‌ست نیه به‌ڵام وه‌ك پێشتر ئاماژەی بۆكرا به‌پێی هه‌ندێ سه‌چاوه له‌هه‌رێم و عیراق سێكته‌ری نه‌وت له 50%ی كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی پێكده‌هێنێت (صالح، 2018، 407)، كه‌چی ڕاسته‌وخۆ ته‌نها به‌شداری لهڕێژەی1%ی به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار ده‌كات(بانكی نێوده‌وڵه‌تی، 2016،13)، به‌و واتایه‌ی ته‌نها لاسه‌نگیی بونیادی له‌كه‌رتی نه‌وت نزیكه‌ی 49% یه‌ز له‌خشته‌كه‌دا دیاره كه له هه‌ریه‌ك له چالاكیه ئابوریه نانهوتیهكانیشدا لاسه‌نگیه‌كی به‌رچاو هه‌یه، رێژەی ناوه‌ندی به‌شداریی چالاكیه كشتوكاڵیه‌كان له‌و ساڵانه‌دا 5% بۆ كۆبه‌رهه‌م و 8.5% بۆ هێزی كاره و پله‌ی لاسهنگیهكهی 3.5%، ناوه‌ندی ڕێژەی به‌شداری چالاكیه پیشهسازیهكانیش 12.6% بۆ كۆ به‌رهه‌م و 19.5% بۆ هێزی كار و پله‌ی لاسه‌نگیی 6.9%، چالاكهیه خزمهتگوزریهكانیش 82.4% بۆ كۆبه‌رهه‌م و 72% بۆ هێزی كار و پله‌ی لاسه‌نگی 10.4%، سه‌ره‌نجام كۆی پله‌ی لاسه‌نگیی له په‌یكه‌ری كۆبه‌رهه‌می نانه‌وتی ده‌كاته 20.7%. به‌م جۆره له‌گه‌ڵ 49% لاسه‌نگی كه‌رتی نه‌وتدا كۆی گشتی لاسه‌نگیی له‌په‌یكه‌ری كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێم نزیكه‌ی 70%یه، واته سێ جار زیاتره له میچی ڕیژەی په‌سه‌ندكراو به‌پێی تێزه‌كه‌ی (كۆزنیتس).
باسی سێیه‌م/ بازرگانی ده‌ره‌كی
یه‌كێك له لاسه‌نگیه بنهڕەتیهكان له بونیادی ئابوری وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندو بریتیه له كورتهێنانی ته‌رازوی بازرگانیی، واته گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی هاورده‌كان له‌به‌رامبه‌ر كه‌می و بچوكیی قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یش بریتیه له لاوازیی سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی و سیاسه‌ته نهختنهیی و داراییه فراوانكاریهكانی حكومه‌ته‌كان و خواستی هه‌ڵكشاوی دانیشتوان بۆ كاڵا‌و خزمه‌تگوزاری به‌ڕاده‌ی زیاتر له‌توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی. كورتهێنانی ته‌رازوی بازرگانیی ده‌ره‌كی هۆكاری سه‌ره‌كیی چونه ده‌ره‌وه‌ی زیاتری دراوی بیانیه كه ئه‌ویش هۆكاریكی سه‌ره‌كیه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی یه‌ده‌گی نه‌ختی و زیادبونی قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناسه‌قامگیریی نرخی ئاڵوێری دراو و ناسه‌قامگیریی نرخه‌كان به‌گشتی(شانی،2011،53) هه‌رێمی كوردستان ده‌یان ساڵه له‌دۆخی كورتهێنانی بازرگانیی گه‌وره‌دایه و هه‌میشه قه‌باره‌ی هاورده‌ی زۆر زیاتر بوه له هه‌نارده‌كردنی، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می نه‌وتی خاو و كاڵای هاورده‌ی دوباره هه‌نارده‌كراوی لێ بهدهركهین ئه‌توانین بڵێین كه قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن له‌هه‌رێم له‌چاو هاورده نزیكه له‌ئاستی نه‌بون.
خشته‌ى (4) هاورده و هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان (به‌بێ نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو) (2012-2017) به‌ملیۆن دینار
سه‌رچاوه: ئاماده‌كردنی توێژەر به پشت به‌ستن به‌م سه‌رچاوانه:
1- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازی، ب.گ. پلان دانان و به‌دوادا چون، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان 2004-2015 .
2- حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، وه‌زاره‌تی پلان دانان، ده‌سته‌ی ئاماری هه‌ریمی كوردستان، ڕاپۆرتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی (هاورده) بۆعیراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌نێوان 2016-2017، ئه‌یلولی 2018:
http://www.krso.net/Default.aspx?page=list&c=trade
خشته‌ی ژماره(4) ڕونی ده‌كاته‌وه كه قه‌باره‌ی هاورده زۆر گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌یش ده‌ره‌نجامی لاوازیی كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆییه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خواستی سه‌رچاوه‌گرتو له ئه‌نجامی داهاتی نه‌وت و كورتهێنانی بودجه و قه‌رزه‌كانه‌وه. وه‌ك له‌خشته‌كه‌دا دیاره بهههژماركردنی كاڵای هاورده‌كراوی دوباره هه‌نارده‌كراویش هێشتا ڕێژەی كورتهێنان بۆ ساڵانی 2012-2015 نزیكه‌ی 84%ه، له‌كاتێكدا كه دوبارهههناردهی كاڵای هاورده په‌یوه‌ندیی به كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆییه‌وه نیه‌و ته‌نها چالاكیه‌كی بازرگانیه، بۆیه ئه‌توانین بڵێن كه ڕێژەی كورتهێنانی ڕاسته‌قینه زۆر له‌وه زیاتره(بانكی نێوده‌وڵه‌تی،2016 ،14)، ئه‌مه‌یش ئاماژەیهكی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ئاسایشی ئابوری و هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ مانه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی به لاوازی و ناسه‌قامگیریی نرخی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان. هه‌رێمی كوردستان په‌یكه‌ری ههناردهكردنیشی له‌وپه‌ڕی لاسهنگیدایهو ته‌نها پشت به‌یه‌ك كاڵا ده‌به‌ستێت كه ئه‌ویش نه‌وتی خاوه، ئه‌ویش جگه له‌گرفته سیاسیه‌كان به‌رده‌وام به‌هۆی گۆڕانكاریه‌كانی نرخه‌كه‌ی له بازاڕی جیهانیدا له‌دۆخێكی ناجێگیردایهو سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی ناسه‌قامگیره.
باسی چواره‌م/ بێكاری و په‌یكه‌ری هێزی كار
یه‌كێكله له لاسه‌نگییه بونیادیهكانی ئابوریی هه‌رێم بریتیه له لاسه‌نگی بازاڕی كار و په‌یكه‌ری هێزی كار، بونی بۆشایی له نێوان خستنه‌ڕوی هێزی كار و خواست له‌سه‌ری كه له‌شێوه‌ی هه‌بونی بێكاریدا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ناهاوسه‌نگی په‌یكه‌ری هێزی كار به‌پێی ته‌مه‌ن و ڕەگهز و دابه‌شبونی به‌سه‌ر كه‌رت و چالاكیه ئابوریه‌كان و هه‌بونی بێكاری شاراوه له خه‌سڵه‌ته دیاره‌كانی ئابوریی هه‌رێمن، ئه‌م جۆره خه‌سڵه‌تانه‌یش به سیماكانی لاسه‌نگیه بونیادیهكانی ئابوری داده‌نرێت ( محی ا‌لدین، 55؛ عیسی، 2013، 15).
به‌پێی سه‌رچاوه و ڕوپێو و ئاماره فه‌رمیه بڵاوكراوه‌كان ڕێژەی بێكاری له‌نێوان ساڵانی 2000-2018 ناجێگیر بوه ، به‌رزترین ڕێژە له‌ساڵی 2001 بوه كه 16.9% بوه‌و كه‌مترین ڕێژەیش له‌ساڵی 2013 كه 6.5% بوه(علی ،2015، 56)، له‌ساڵی 2015دا گه‌یشتوه‌ته‌وه 14% (ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم، 2016، 8)، و له‌ساڵی 2018% رێژەكه بوه‌ته‌وه 9%(ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم، به‌شداربوان له‌هێزی كار،2021). به‌شی زۆری گۆڕانكاری له ڕێژەی بێكاری له‌هه‌رێم په‌یوه‌سته به گۆڕانی دۆخی ئابوریی عێراق به‌گشتی و نه‌مانی گه‌مارۆ ئابوریه‌كان و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی نرخی نه‌وت و هاتن و نه‌هاتنی به‌شی بودجه‌ی هه‌رێم له‌عیراقه‌وه. شیاوی ئاماژە پێكردنه كه ئه‌و ڕێژانه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها گوزارشت له بێكاری ئاشكرا ده‌كه‌ن و بێكاریی شاراوه له‌خۆ ناگرن، ئه‌گه‌رنا ڕێژەكه زۆر له‌وه به‌رزتره، چونكه به پشت به‌ستن به‌زۆر ئاماژە ده‌توانین بڵێن كه ڕیژەی بێكاری شاراوه له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌ئاستێكی به‌رزدایه، دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مداریی ده‌ستی كار له‌عیراق به‌گشتی له‌ساڵی 2018 بۆ25% له‌چاو ئاستی به‌رهه‌مداریی ساڵی 1979 (الورقه البیضاء،2020 ،17) و، كه‌میی كاتژمێری كاركردن له‌كه‌رتی حكومی له‌هه‌رێم به‌ڕێژەی 27% له‌چاو كه‌رتی تایبه‌ت ( بانكی نێوده‌وڵه‌تی،2016،42-44 ) ئاماژەن بۆ بونی بێكاریی شاراوه به‌ڕێژەی به‌رز. له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی ڕوپێو و ڕاپۆرته‌كانی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم ڕیژەی به‌شداری كاركردن له‌هێزی كار بۆ ڕەگهزی مێ نزیكه‌ی 14%یه له‌به‌رامبه‌ردا رێژەی به‌شداری ڕەگهزی نێر كه نزیكه‌ی 64%ه، له‌و ئافره‌تانه‌یشی كه كارده‌كه‌ن 80% له‌ناو كه‌رتی حكومیدان، و به‌گشتیش هێزی كاری به‌گه‌ڕخراوی ئافره‌تان له93%ی له چالاكیه خزمهتگوزاریهكاندایه. دابه‌شبونی هێزی كار له‌نێوان كه‌رتی حكومی و كه‌رتی تایبه‌تیشدا لاسه‌نگیه‌كی زۆر له‌خۆ ده‌گرێت، ڕێژەی هێزی كاری به‌گه‌ڕخراو له‌كه‌رتی حكومی نزیكه50% پێك ده‌هێنێت(ده‌سته‌ی ئاماری هه‌ریم، 2015، 6-13). هه‌روه‌ك له‌خشته‌ی ژماره(3)یشدا دیاریكرابو ڕێژەی دابه‌شبونی هێزی كار به‌سه‌ر كه‌رت و چالاكیه ئابوریه‌كاندا لاسه‌نگیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له‌خۆ گرتوه: 72%ی كۆی هێزی كاری هه‌رێم له‌چالاكیه خزمهتگوزاریهكاندا به‌گه‌ڕخراوه، ئه‌م ژماره و ڕێژانه به‌گشتی ئاماژەن بۆ لاسه‌نگیی زۆر گه‌وره له‌هێزی كار و لاوازیی ئاستی به‌رهه‌مداری هێزی كاری هه‌رێم.
به‌شی سێیه‌م/ هه‌وڵه‌كانی چاكسازی ئابوری له هه‌رێمی كوردستان، به‌ربه‌ست و ئاڵهنگاریهكان
باسی یه‌كه‌م/ هه‌وڵه‌كانی چاكسازی و ده‌ره‌نجامه‌كانیان
مێژوی هه‌ست كردن به‌كێشه بونیادیهكانی ئابوری له‌كوردستانی باشور بۆ ده‌یان ساڵ پێش دروستبونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، داواكاری به‌شێوازی جۆراوجۆر بۆ باشكردنی دۆخی ئابوری و په‌ره‌پێدان و چاكسازی كه‌م تا زۆر له زۆربه‌ی ساڵ و سه‌رده‌مه‌كاندا له‌ناو كه‌س و توێژ و لایه‌ن و ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كاندا بونی هه‌بوه (Noori,2018,23-24)، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه هه‌میشه ویستی چاكسازی ئابوری ڕاگه‌یه‌نراوه‌و زۆرجاریش هه‌وڵ و هه‌نگاوی جۆراوجۆرههبون وه‌ك ( دوو پلانی چوارساڵه بۆ په‌ره‌پێدان له‌ساڵانی 2011 و 2015، دیدگای 2020 له ساڵی 2013، پلانی چاكسازی ئابوری له 2016، چاكسازی ئێستا‌و ئاینده له2020 كه هه‌مویان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه ئاماده‌كراون، پلانی چاكسازی لهكارگێڕی دارايى و ئابوری له‌ساڵی 2015 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریه‌وه، بڕیاری چاكسازی له 2016 له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ستراتیژی نیشتیمانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ساڵی2017 له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه،..هتد)
هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵێك هه‌نگاونراون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلان و به‌رنامانه (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،2017، 1-26)، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئامار و پێنوێنانهی له‌به‌شی دوه‌مدا خستمانه ڕو، به‌پێی ئاماژەو پێدراوه‌كانی ئێستایش ئه‌توانین بڵین كه ئه‌و هه‌وڵانه به‌گشتی سه‌ركه‌وتو نه‌بون لههێنانهدیی زۆرینه‌ی ئامانجه‌كانیان و كێشه‌و لاسه‌نگیه گه‌وره‌كانی بونیادی ئابوری تاكو ئێستایش به‌رده‌وامن. هۆكاری ئه‌وه‌یش به‌شێكی بۆ شاشی و ناواقیعی پلانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌شێكی گه‌وره‌تریشی په‌یوه‌سته به گرفته‌كانی جێبه‌جێكردنه‌وه و خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌ی داخراوی ڕەیعی.
ئه‌و هه‌وڵانه له‌ڕوی نه‌خشه‌ڕێژی و پلانسازیهوه له‌زۆر ڕوه‌وه جێگه‌ی تێبینین و كه‌موكوڕیان تێدایه، زۆربه‌یان له‌ڕوی دیزاین و په‌یكه‌رو پێكهاته‌وه وه‌ك وێنه‌ی له‌به‌ر گیراوه‌ی پلانه‌كانی عیراقن، كه‌موكوڕی زۆر له پێنوێنی ورد‌و ڕون بۆ زۆر بواری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌بونی میتۆد و ستراتیژی دیاریكراو بۆ پلانه‌كان، دانانی ئامانجی گه‌وره‌و زۆر بۆ هه‌مو سێكته‌رو لایه‌نه‌كان، نادیاری ئامراز‌و پلانی كار و ته‌كنیكی جێبه‌جێكردن به‌جۆرێك كه ئامانجه‌كان ورد بكرێنه‌وه‌و پێنوێن و كات و ڕێكاری پێویست بۆ جێبه‌جێكردنیان و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان دیاری بكرێن و رێكاره‌كانی به‌دواداچون و پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن دیاربن، ئه‌وانه له‌خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانی زۆربه‌ی ئه‌و هه‌وڵ و پلانانه‌ن.
(زیادكردنی ریژەی خه‌رجیه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌بودجه‌ی هه‌رێم بۆ50%، زیاد كردنی گه‌شه‌ی كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی به‌ڕێژەی ساڵانه‌ی 8%، زیادكردنی گه‌شه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ به‌ڕێژەی ساڵانه‌ی 15%، كه‌رتی پیشه‌سازی 5%، گه‌شتیاری7%، زیادكردنی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌ڕێژەی20% له‌ماوه‌ی چوارساڵدا، كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژەی بێكاری بۆ4% و..هتد) به‌شێكن له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ردو پلانه چوارساڵیهكهی وه‌زاره‌تی پلان دانان كه گه‌وره‌و ناواقیعی بون و كه‌مترین رێژەیان لێ وهدینههات، هه‌ندێك له پلانه‌كانیش پێنوێنی ژماره‌ییان دیارینه‌كردوه بۆ ئامانجه‌كان وه‌ك پلانی چاكسازی ئابوریی 2016 و، چاكسازی كارگێری دارایی و ئابوریی 2015 و، چاكسازی ئێستا‌و ئاینده 2020. ئه‌وانه‌یش ده‌یسه‌لمێنن كه پلانه‌كان له‌ڕوی داڕشتن و ئاماده‌كردنه‌وه پڕ گرفت و كهموكورین. به‌شێكی تری گرفته‌كه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و هه‌وڵ و پلانانه نه‌چونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز ماونه‌ته‌وه. واته چاكسازی ئابوری سه‌ره‌ڕای گرفتی نه‌خشه‌ڕێژی، گرفتی جێبه‌جێكردنیشی هه‌یه كه گرفتێكیێكی گه‌وره تر‌و ئاڵۆزتر و كاریگه‌رتره.
باسی دوه‌م/ به‌ربه‌ست و ئاڵنگاریه‌كانی چاكسازی ئابوری له هه‌رێمی كوردستان
چاكسازی ئابوری له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست و ئاڵنگاریدایه، كه ده‌شێ به‌چه‌ندین جۆر ئاماژەیان بۆ بكرێت، وه‌ك دۆخی ناهه‌مواری ئابوری و قوڵیی لاسه‌نگیه بونیادیهكانی ئابوریی هه‌رێم، به‌ربه‌سته سیاسیه‌كان و په‌رت بونی ده‌سه‌ڵات، ده‌ستێوه‌ردانی حیزب و به‌پرسه‌كان له‌كاروباری ئابوری، گه‌نده‌ڵی و نادادی و لاوازی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و چاودێری، نه‌بونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌ختینه‌یی و دارایی و قه‌رزوقۆڵه و ئاسانكاریی بانكی و بازرگانیی ده‌ره‌كی، بڕان و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم له‌به‌غداوه‌و..هتد. ئێمه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین ریشه‌ییانه خوێندنه‌وه بۆ پرسه‌كه بكه‌ین و، به‌ربه‌ست و ئاڵنگاریه بنهڕەتیهكان له دو خاڵی سه‌ره‌كیدا چڕ بكه‌ینه‌وه، ئه‌وانیش بریتن له؛ بازنه‌ی داخراوی ڕەیعی و، لاوازی داموده‌زگاكان.
یه‌كه‌م/ بازنه‌ی داخراوی ڕەیعی:
مه‌به‌ست لهڕەیع لێره‌دا ڕەیعی ده‌ره‌كیه به‌و جۆره‌ی كه بیرمه‌ندی ئێرانی (حسێن مه‌هداوی) داهێنه‌ری چه‌مكی ده‌وڵه‌تی ڕەیعی گوزارشتی لێ كردوه كه: بریتیه له داهاتی وه‌رگیراو به‌بڕی گه‌وره‌و به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌ده‌ره‌وه، چ وه‌ك داهاتی فرۆشتنی كه‌ره‌سته‌ی خاو یان به‌خشینی بیانی(Mahdavy,1970,431) ، ئێمه لێره‌دا به‌دیاریكراوی مه‌به‌ستمان له داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی خاوه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كه باوترین گوزارشته بۆ ئه‌و چه‌مكه. مه‌به‌ستیشمان له بازنه‌ی داخراوی ڕەیعی یان ته‌ڵه‌ی ڕەیعی ئه‌و دۆخه‌یه كه نه‌فره‌تی سه‌رچاوه‌كان و نه‌خۆشی هۆڵه‌ندی بۆ ئابوریه‌كی پێشنهكهوتو و خاوه‌ن داموده‌زگای لاواز دروستی ده‌كات و ده‌بێته بازنه‌یه‌كی داخراو كه ئابوری له‌ناویدا گیرۆده ده‌بێت . ئه‌و هێڵكاریه‌ی خواره‌وه چۆنیه‌تی گیرۆده‌بون له‌ناو بازنه‌ی داخراوی ڕەیعی و سوڕی ئابوری له‌ناو ئه‌و بازنه‌یه‌دا ڕون ده‌كاته‌وه.
هێڵكاری بازنه‌ی داخراوی ڕەیعی
سه‌ره‌تا ته‌ڵه‌ی ڕەیعی له‌عێراق به ڕێككه‌وتنی به‌شكردنی نیوبهنیوی قازانج له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردو ده‌ستی پێكرد له‌و سه‌رده‌مه‌یشدا عیراق خاوه‌نی ئابوریه‌كی به‌هێزو فره‌چه‌شن و پیشه‌سازیه‌كی پێشكه‌وتو و داموده‌زگای سیاسی و ئابوریی به‌هێز نه‌بوو. رێككه‌وتنه‌كه بوه هۆی زیاد بونی ڕۆڵی داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وت له بودجه‌ی گشتی و ته‌رازوی پێدان و گه‌وره‌بونی پشكی سێكته‌ری نه‌وت لهكۆبهرههمی ناوخۆیی، پاشان پله به‌پله ته‌ڵه‌كه به‌هێزتر بو، به‌تایبه‌تیش پاش خۆماڵێكردنی نه‌وت له‌ساڵی 1972 و زیادبونی نرخی نه‌وت له‌سالانی حه‌فتاكان، كه حكومه‌ت سودی لێ وه‌رگرت بۆ پاره‌داركردنی بودجه و گه‌وره‌كردنی دامه‌زراوه‌كانی و زیادكردنی به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار تێیاندا، ئه‌مه‌یش به‌شێكی به‌مه‌رامی سیاسی بو و به‌شێكیشی بۆ وه‌خۆگرتنی خواستی كاری هه‌ڵكشاو بو، له‌ساڵی 1980 به‌دواوه به‌رده‌وامی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كان وجه‌نگه ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كان ، زۆریی داهاتی نه‌وت، قه‌رزكردنی ده‌ره‌كی بۆ پاڵپشتی خه‌رجیه‌كانی جه‌نگ و خه‌رجیه‌كانی تری به‌كاربردن و، به‌هێزی پیگه‌ی دراوی عیراقی بونه هۆی داڕمانی زیاتری تواناكانی ده‌زگای به‌رهه‌مهێنانی نانه‌وتی به‌تایبه‌تیش پیشه‌سازیه‌كانی گۆڕین و كشتوكاڵ. له‌پاش 2003 یشه‌وه له‌پاش كۆتایی هاتنی گه‌مارۆی ئابوری پشت به‌ستن به‌نه‌وت زیاتر بو، له‌ساڵی 2012 ڕێژەی به‌شداریی داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی خاو گه‌یشته نزیكه‌ی 92%ی داهاته‌كانی بودجه و 99.5%ی هه‌نارده‌ی عیراق بۆ ده‌ره‌وه، هێزه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و حكومه‌ت به به‌رده‌وامی بۆ گهورهتركردنی داموده‌زگاكانیان و بۆ مه‌رامی سیاسی و ڕازیكردن سودیان لێ وه‌رده‌گرت و وه‌ڵامی خستنه‌ڕوی هێزی كاری ههڵكشاویان پێ ده‌دایه‌وه، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی 2007-2012 نزیكه‌ی 76%ی زیاده‌ی خستنه‌ڕوی هێزی كار له ناو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا بهگهڕخران، به‌مجۆره ته‌ڵه‌ی ڕەیعی به‌ته‌واوی به‌هێز بوو بوه بازنه‌یه‌كی داخراو كه ده‌ربازبون لێی ئاسان نه‌بیت، ئه‌زمونی ده‌وڵه‌ته نه‌وتیه‌كانیش سه‌لماندویه‌تی كه ده‌رچون له بازنه‌ی داخراوی ڕەیعی كارێكی سه‌خته( مرزا، 2021، 409-411).
هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له‌عێراق نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه‌وته ناو ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌وه، بگره به‌هۆی سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كانی عیراقه‌وه به‌تایبه‌تی ڕاگواستن و ئه‌نفاڵ و قه‌ده‌غه‌كردن و وێرانكردن ناوچه كشتوكاڵیه‌كان و پاشخستنی توانای كه‌رته‌كانی تر و گه‌مارۆ ئابوریه‌كانه‌وه له دۆخێكی ته‌واو ناله‌باردا بوو، به‌جۆرێك كاتێك حكومه‌تی هه‌رێم له‌پاش 1991 جڵه‌وی گرته ده‌ست تاكو ڕوخانی كاتی ڕژێمی به‌عس و كۆتایی هاتنی گه‌مارۆكان له‌ساڵی 2003 نه‌ك هه‌ر ده‌رفه‌تی چاكسازی و په‌ره‌پێدانی ئابوری و فره‌چه‌شنه‌كردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات له‌ئارادا نه‌بو به‌ڵكو كه‌میی داهات و كورتهینانی بودجه و كورتهێنانی بازرگانی ده‌ره‌كی و بێكاری و هه‌ڵاوسانی نرخ و هه‌ژاری بۆخۆیان بوبونه ڕاستی به‌ره‌نجام و ئه‌مری واقیع (گوڵپی، 2020، 48) .
له‌پاش 2003 ئه‌و كاته‌ی كه هه‌رێم سودمه‌ند بو له بودجه‌ی عێراق، ده‌مێك بو ئابوریی هه‌رێمه‌كه له ناو بازنه‌یه‌كی داخراوی ڕەیعیدا بو، كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی ده‌یان ساڵی بۆ مابوه‌وه، سێكته‌ره ئابوریه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت و بازاڕ له‌به‌رامبه‌ر زیادبونی ژماره‌ی دانیشتوان و خستنه‌ڕوی هێزی كار و خواستی ڕولهههڵكشاو بۆ كاڵا‌و خزمه‌تگوزاری لاواز‌و ده‌سته‌وسان بون، تاكه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی داهات و ده‌رفه‌تی كار پشتیان به‌حكومه‌ت و هێزه سیاسیه‌كان ده‌به‌ست، كۆمهڵگهیش بۆ ته‌واوی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان به‌هه‌مان شێوه هه‌ر پشتی به‌حكومه‌ت ده‌به‌ست، ئیدی له‌و كاته‌وه تا ئێستا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه زۆرینه‌ی داهاته‌كانی حكومه‌ت بۆ موچه و دامه‌زراندن و به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار و دابینكردنی خزمه‌تگوزرای و خه‌رجیه‌كانی به‌كاربردن ئاراسته ده‌كرێن، ئه‌وه‌یش هۆكاره بۆ زیادبونی خواستی گشتی بۆ كاڵا‌و خزمه‌تگوزاری كه به‌هۆی لاوازیی سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌م هێنانه‌وه ده‌بێت ئه‌و خواسته له‌ڕێگه‌ی هاوردهكردنهوه پڕبكرێته‌وه. ئه‌مه سوڕی ئابوری به‌رده‌وامی ناو بازنه‌ی داخراوی ڕەیعیه له هه‌رێم.
كاتێك ئابوریه‌ك به‌وجۆره له‌ناو بازنه‌یه‌كی داخراوی ڕەیعیدا بێت، حكومه‌ت دو رێگه‌ی له‌به‌رده‌مدایه؛ ڕێگه‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه شان بداته به‌ر درێژەدان به خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌كه، واته به‌رده‌وامیدان به پشت به‌ستن به‌داهاتی نه‌وت و به‌كارهێنانی بۆ دابینكردنی موچه‌و خه‌رجیه‌كانی به‌گه‌ڕخستن و به‌كاربردن، ئه‌م ڕێگه‌یه تاسنورێك ده‌توانرێت به‌بێ گرفتی زه‌ق و گه‌وره به‌رده‌وامیی پێ بدرێت، ناسه‌قامگیری به‌رده‌وام و قه‌یرانه‌كان و كه‌مبونه‌وه‌ی داهاتی ڕەیعی كه هه‌میشه ئه‌گه‌ری كراوه‌یه ده‌بنه كۆسپی گه‌وره، لهسنورێكدا حكومه‌ت توانای وه‌خۆگرتنی هێزی كاری نوێ و پاڵپشتی و خه‌رجیه جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك جاران نابێت، ئینجا قه‌یرانه‌كه به‌گه‌وره‌یی هه‌ستی پێ ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌عیراق و هه‌رێم له 2014 و 2020 ڕویدا (مرزا،2021، 411).
رێگه‌ی دوه‌میش ئه‌وه‌یه به‌شی زۆری وزه و داهاته‌كان بۆ بنیاتنانی ژێرخان و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رته ئابوریه‌كان ته‌رخان بكات. ئه‌م ڕێگه‌یه گرتنه‌به‌ری رێچكه‌ی چاكسازی ئابوری و ده‌رچونه له‌بازنه‌ی داخراوی ڕەیعی، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تیكی ژیرانه‌ی بۆ بگیرێته به‌رو له‌چوارچێوه به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازیی ئابوریی تێروته‌سه‌ل و درێژ خایه‌ندا وه‌گه‌ڕ بخرێت ده‌توانیت ئه‌نجامی ئه‌رێنی باش بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی لاسهنگیهكانی بونیادی ئابوری و، سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی به‌رده‌وام به‌دی بێنێت. ئه‌وه‌یش پێویستی به‌گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی دارایی و نه‌ختی و بازرگانیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و زیادكردنی داهاته‌كان، پاڵپشتی بهههمهێنهرانی ناوخۆ، ڕێخستنهوهو سنورداركردنی به‌كاربردن و زیادكردنی وه‌به‌رهێنان و..هتده.
به‌پێی ئه‌م رێگه‌یه ده‌بێ به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار له‌كه‌رتی حكومی و موچه و خه‌رجیه‌كان و پاڵپشتیه‌كانی حكومه‌ت بۆ كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه جۆراوجۆره‌كان كه‌م بكرێنه‌وه، به‌شی زۆری خه‌رجیه‌كان بۆ بواری ژێرخان و بوژاندنه‌وه‌ی سێكته‌ره ئابوریه نانهوتیهكان ته‌رخان بكرێن، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پاڵپشتی زۆری وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌ران بكرێت له‌رێگه‌ی پارێزگاری گومرگی و پاڵپشتی سوته‌مه‌نی و به‌خشینی باج و كه‌ره‌سته‌ی خاو و ده‌ستی كاری هه‌رزان و پاڵپشتی دارایی و ئاسانكاریی قه‌رزی بانكی و..هتده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان ڕاوه‌ستن و كێبهبهركێی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریی هاورده بكه‌ن. واته بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ده‌رفه‌تی كار له‌كه‌رتی حكومی زۆر سنوردار ده‌بێت، له‌كاتێكدا كه‌رتی تایبه‌تیش هێشتا توانای وه‌خۆگرتنی هێزی كاری لاوازه، ئاستی كرێ و ئیمتیازاته‌كانی تر لهبازاڕو كه‌رتی تایبه‌ت نزمه كه ئه‌وه پێویسته بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌هۆی سیاسه‌تی پارێزگاری گومرگی و سنورداركردنی هاورده له‌لایه‌ك و لاوازی توانای كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خواست له‌لایه‌كی تره‌وه نرخی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌رز ده‌بێت، حكومه‌ت بۆ دابین كردنی داهات زۆربه‌ی بارگرانیهكان ده‌خاته سه‌ر چینی ناوه‌ڕاست و كه‌م ده‌رامه‌ت، باربو و پاڵپشتی دارایی و خزمه‌تگوزاریه گشتیه بێبهرامبهرهكانیش كه‌مده‌كرێنه‌وه، واته له‌چه‌ند ساڵی سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌دا داهاتی نه‌ختی و داهاتی ڕاسته‌قینه‌ی تاكه‌كان و ئاستی گوزه‌رانیان داده‌به‌زێت و ڕێژەی بێكاری و هه‌ژاری به‌رز ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێكی وه‌به‌رهێنانی ژیرانه پهیڕەو نه‌كرێت، ئه‌وا پرۆسه‌كه چانسی سه‌ركه‌وتنی نابیت. بۆ حكومه‌تێكی وه‌ك هه‌رێم كه ده‌وڵه‌ت نیه‌و بژارده دارایی و نه‌ختینه‌یی و بازرگانیه‌كانی سنوردارن، سیسته‌می بانكی و قه‌رز له هه‌رێم لاواز و بێ توانایه، ئاستی پاشه‌كه‌وت و توانای سه‌رمایه‌گوزاریی ناوخۆیی لاوازه، ئه‌گه‌ر چانسی هاتنه پێشه‌وه‌ی سه‌رمایه‌گوزاریی بیانی به‌قه‌باره‌ی گه‌وره له ئارادا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه زۆر كه‌مه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری قوڵبونه‌وه‌ی قه‌یران و كاریگه‌ریه نهرێنیهكانی زیاتره. به‌شداری كارای وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌توانێت چانسێكی باش بدات به ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه.
دووه‌م/ لاوازیی داموده‌زگاكان
داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌سایه‌ی دۆخێكی سیاسیی ئاڵۆزدا دیزاین كراون، پرۆسه‌كانی داڕشتن و جێبه‌جێكردنی یاسا‌و ڕێسا‌و ڕێنمایی و بڕیاره‌كانیش له‌سایه‌ی هه‌مان دۆخدا به‌ڕێوه ده‌چن، ئه‌و دۆخه‌یش زاده‌ی پێكهاته و په‌یكه‌ری هێزه سیاسیه‌كان و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كایه‌ی سیاسی و كایه‌ی ئابوریه، بونی هێزی چه‌كدار و گروپگه‌لی جیاجیای خاوه‌ن هه‌ژمونی گه‌وره‌ی سه‌ر به پارته سیاسیه‌كان له‌ناو حكومه‌ت و له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له شێوه‌ی هێزی یاسایی و هێزی دیفاكتۆ كه سه‌رچاوه ئابوریه‌كان قۆرغ ده‌كه‌ن و به‌پێی بهرژەوهندیی تایبه‌تی خۆیان جڵه‌وی چالاكیه ئابوریه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حكومه‌ته‌كه‌وه تاكو ئێستا ئاماژەن بۆ ئه‌وه‌ی كه سیسته‌می سیاسی له‌هه‌رێم هه‌ڵگری به‌شیكی زۆری خه‌سڵه‌ته‌كانی سیسته‌می كۆتكراوی فشۆڵه. هه‌بونی هێزی چه‌كدار له‌ده‌ره‌وه حكومه‌ت، هه‌بونی ئینتیماو گوێڕایه‌ڵی به‌شێكی زۆر له هێزه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تیش بۆ پارت و گروپ و كه‌سه ده‌ست ڕۆیشتوهكان، وای كردوه دابه‌شكردنی پێگه و بهرژەوهندی و ده‌سكه‌وتی ئابوری و قۆرغكاری له‌نێوان هێزه‌كاندا ببێته ڕێسایه‌كی سه‌ره‌كیی سیسته‌مه‌كه، پاساوی پشت به‌رده‌وامیی ئه‌و دۆخه‌یش بریتیه له دوركه‌وتنه‌وه له‌توندوتیژی و جه‌نگی ناوخۆیی، واته له‌م سیسته‌مه‌دا مه‌رج و گره‌نتیی دوركه‌وتنه‌وه له‌شه‌ڕو توندوتیژی به‌ستراوه به‌دۆخی دابه‌شكردنی هه‌ژمون و ده‌سكه‌وته ئابوریه‌كانه‌وه له‌نێوان هێزه‌كاندا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه (دۆگلاس نۆر‌ث) له باسی خه‌سڵه‌ته‌كانی سیسته‌می كۆتكراوی فشۆڵ و بنهڕەتیدا وێنای كردوه. په‌یوه‌ندی و هه‌مئاهه‌نگیی نێوان هێزه یاسایی و نایاساییه‌كان داموده‌زگا سه‌ربازی و مه‌ده‌نیه‌كانی حكومه‌تیشی كردوه‌ته كێڵگه‌ی به‌شكاری و جڵهوكردن، پڕكردنی داموده‌زگاكان له ئه‌ندام و لایه‌نگر له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی و بهرژەوهندی نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستی داموده‌زگاكان و توانست و ڕاده‌ی به‌رهه‌مداری و، ئاراسته‌كردنی به‌رپرس و كارمه‌نده سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و داموده‌زگایانه له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌وه، له هۆكاره‌كانی لاوازیی دامودهزگاكانن.
وه‌ك له‌به‌شی یه‌كه‌مدا ڕونمان كرده‌وه داموده‌زگاكان له‌و جۆره سیسته‌مانه‌دا به‌جۆرێكن كه توانايان زۆر سنورداره بۆ داڕشتن و جێبه‌جێكردنی پلانی چاكسازی و په‌ره‌پێدانی ئابوری، بۆ سه‌روه‌ركردنی یاسا و پاراستنی مافی خاوه‌نداریه‌تی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی به‌شداری بۆ هه‌موان، كه‌مكردنه‌وه ئاستی نادڵنیای، به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی به‌رهه‌مداری، هاندانی ده‌ستپێشكه‌ری و هاتنه پێشه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و ڕاكێشانی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی، فراوانكردنی ده‌رفه‌تی به‌شداریی چین و توێژە جیاوازه‌كان له‌چالاكیه ئابوریه جۆراوجۆره‌كاندا. هه‌ربۆیه هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌ساڵانی ڕابوردودا دران بۆ چاكسازی وه‌ك پێویست نه‌چونه بواری جێبهجێكرنهوهو ده‌ره‌نجامی خوازراویان نه‌بو. به‌گشتی دۆخێكی له‌و جۆره له‌هیچ كاتێكدا له‌بار نیه بۆ ده‌ربازبون له‌بازنه‌ی داخراوی ڕەیعی و سه‌ركه‌وتنی چاكسازی ئابوری.
بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌دا زاڵ بێت، سه‌ره‌تا پێوییسته كار بكات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزو ده‌سه‌ڵات له داموده‌زگا فه‌رمیه‌كاندا، ته‌نها داموده‌زگاكانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری خاوه‌ن بڕیار و ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌و سه‌ربه‌خۆبن به‌سه‌ر بواری ئابوری‌دا، چاكسازی له داموده‌زگاكاندا بكرێت به‌جۆرێك كه لانی كه‌م خه‌سڵه‌ته‌كانی سیسته‌می كۆتكراوی پێگهیشتویان تێدا به‌رجه‌سته بكرێت، تاكو توانستی پێویستیان هه‌بێت بۆ داڕشتن و جێبه‌جێكردنی پلان و سیاسه‌ته‌كان و سه‌روه‌ركردنی یاسا، كارابن له كه‌مكردنه‌وه‌ی نادڵنیایی و تێچوی كار‌و مامه‌ڵه‌كان، هانده‌ربن بۆ زیادكردنی ڕاده‌ی به‌رهه‌مداری و ڕەخساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان و له‌بار بۆ به‌شداری هه‌موان له‌چالاكیه ئابوریه‌كان و ڕاكێشانی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی.
ده‌ره‌نجام/
1. بونی لاسه‌نگیی قوڵ و درێژخایه‌ن له په‌یكه‌ری به‌رهه‌مهێنان و كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی، كورتهێنانی بودجه‌و كورتهێنانی ته‌رازوی بازرگانی ده‌ره‌كی و قه‌رزاری و بێكاری به‌قه‌باره‌ی گه‌وره بۆ ماوه‌ی درێژ، ناسه‌قامگیری نرخه‌كان و ناسه‌قامگیری گه‌شه‌ی ئابوری..هتد، له‌وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندو، پاساوی بێ چهندوچۆنن بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی ئابوری له‌و وڵاتانه‌دا پێویستیه‌كی گرنگ وژیانی بیت.
2. له‌ناو هۆكاره دیاریكه‌ره‌كانی ئاستی سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی ئابوری‌دا جۆری داموده‌زگاكان به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت و ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه.
3. ته‌نها ئه‌و جۆره داموده‌زگایانه‌ی كه توانای سه‌روه‌ركردنی یاسا و پاراستنی مافی خاوه‌نداریه‌تیان هه‌یه و هانده‌رن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی به‌رهه‌مداری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی نادڵنیای و سازكردنی زه‌مینه‌ی به‌شداریی له وه‌به‌رهێنان و چالاكیه ئابوریه‌كان له‌ئاستێكی فراواندا، توانای سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی ئابوری ڕیشه‌یی و گشتگیر و سه‌رتاسه‌ریان هه‌یه، ئه‌و جۆره دامه‌زراوانه‌یش ته‌نها له‌سایه‌ی سیسته‌می كراوه و له سیسته‌می كۆتكراوی پێگه‌یشتودا بونیان هه‌یه.
4. چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه هه‌مو پاساوه‌كانی پێویستبونی چاكسازی ئابوری له‌هه‌رێمی كوردستان بونیان هه‌یه، كورتهێنانی دارایی گه‌وره‌و به‌رده‌وام، كورتهێنانی ته‌رازوی بازرگانی ده‌ره‌كی به‌قه‌باره‌ی زۆر گه‌وره‌و به‌به‌رده‌وامی، لاسه‌نگیی جۆراوجۆر له په‌یكه‌ری كۆبه‌رهه‌می ناوخۆیی و پشت به‌ستنی زۆر به‌تاك سه‌رچاوه‌یی و لاوازیی سیكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نانه‌وتی له‌دروستكردنی داهات و وه‌خۆگرتنی هێزی كار، بێكاری و بێكاریی شاراوه‌و نزمیی ڕاده‌ی به‌رهه‌مداری و، به‌رزی ڕێژەی به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار له‌كه‌رتی حكومی له‌چاو كه‌رتی تایبه‌ت و ناسه‌قامگیری ئابوری و قه‌رزاری و..هتد وه‌ك ده‌ره‌نجامی گیرۆده‌بون له‌ناو بازنه‌ی داخراوی ڕەیعی له‌و پاساوه سه‌ره‌كیانه‌ن كه چاكسازی ئابوری بۆ هه‌رێم ده‌كه‌نه پێویستیه‌كی ژیانی.
5. هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو بازنه‌ی داخراوی ڕەیعی و سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی له‌ڕابوردودا و به‌ربه‌سته‌كانی ئه‌و كاره بۆ داهاتویش بریتین له به‌هێزیی ئه‌و بازنه‌یه و لاوازیی داموده‌زگاكان.
6. داموده‌زگاكانی هه‌رێم كه له‌ئه‌نجامی په‌یوه‌ندیی هێزه سیاسیه یاساییه‌كان و هێزه‌كانی دیفاكتۆ له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی دهستهكهوت و هه‌ژمون دیزاین كراون و كارده‌كه‌ن، توانای شكاندنی ئه‌و بازنه داخراوه‌یان لاوازه، هاندهرنین بۆ ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی تایبه‌ت به‌گشتی و سه‌رمایه‌ی بیانی به‌تایبه‌تی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه هه‌وڵی ده‌رچون له‌بازنه‌ی ره‌یعی دروستی ده‌كات.
7. توانای جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی ئابوری و سه‌رخستنی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ستراوه به هه‌بونی داموده‌زگای كارا بۆ جێبه‌جێكردنی پلان و سیاسه‌ته ئابوریه‌كانی حكومه‌ت له‌هه‌مو بواره‌كان و له‌سه‌رانسه‌ری هه‌ریم، بۆ سهروهكردنی یاسا‌و پاراستنی مافی خاوه‌نداریه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌ی نادڵنیایی و هاندانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی به‌رهه‌مداری و ڕەخساندنی هه‌لومه‌رجی به‌شداریی له‌چالاكیه ئابوریه‌كان بۆ زۆرترین كه‌س، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ربه‌ست و رێگریه‌كانی گه‌یشتن به‌كارو بازاڕ‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی تیچوی كات و دارایی مامه‌ڵه‌كان، زه‌مینه سازكردن بۆڕاكێشانی سه‌رمایه‌گوزاریی بیانی به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌و سود لێوه‌رگرتنی له‌پێناوی سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌و په‌ره‌پێدانی ئابوری‌دا.
سه‌رچاوه‌كان/
یاسا‌و دۆكیۆمێنته فه‌رمیه‌كان:
- یاساكانی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی جیاوازدا، ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی كوردستان:
https://www.parliament.krd/business/legislation/
- حكومه‌ت اقلیم كوردستان،2011، وزاره‌ت التخطيط، خطة التنيمة الاستراتيجية لاقليم كوردستان 2012-2016.
- حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، وه‌زاره‌تی پلان دانان، دیدگای2020:
http://archive.gov.krd/mop/www.mop.gov.krd/indexf78d.html?sid=1&id=381&pid=98
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 2013، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بوودجه پڕۆژەیهك بۆ خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزرانیی هاووڵاتیان، شیكاری به‌راوردكارییانه.
- حكومة اقليم كوردستان،2014، وزاره‌ت التخطيط، خطة التنيمة لاقليم كوردستان للسنوات 2015-2019.
- حكومة اقليم كوردستان، 2015، وزارة المالية و الاقتصاد، مؤسسة invents للاستشارات، ادارة المالية و الاقتصاد في حكومة اقليم كوردستان، مراجعة التحديات واولويات الاصلاح.
- بانكی نێوده‌وڵه‌تی، 2016 ، هه‌ریمی كوردستان، چاكسازی ئابوری له پێناو بوژانه‌وه‌ی هاوبه‌ش و پاراستنی نه‌داران.
- حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، ،2017 ، وه‌زاره‌تی پلان دانان، پێشكه‌وتنه‌كانی جێبه‌جێكردنی چاكسازی ئابوری.
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 2020 ، وه‌زاره‌تی پلان دانان به‌هاوكاری (UNDP)، كارنامه‌ی چاكسازی ئابوری ئێستا‌و داهاتو.
- حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، 2021، چاكسازی و خزمه‌تگوزاری، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات.
- ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم، ڕوپێو و ڕاپۆرته‌كانی هێزی كار:
http://www.krso.net/Default.aspx?page=list&c=labourforce
- ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم، 2016، دۆخی هێزی كار له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامه‌كانی روپێوی كار و بێكاری، حوزه‌یرانی 2016.
- الورقه البیضاء،2020، التقرير النهائي لخلية الطواريء للاصلاح المالي، بغداد، تشرين الاول.
http://www.krso.net/Default.aspx?page=list&c=labourforce
سه‌رچاوه‌كان به‌زمانی كوردی:
- گوڵپی 2020، جیهانگیر سدیق، گرفته‌كانی داهاتی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان و ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان، گۆڤاری ئاینده‌ناسی، ژماره 2.
سه‌چاوه‌كان به‌زمانی عه‌ره‌بی:
الكتب:
- حسن، 2016، د. صالح یاسر، الخصخصة و الاصلاحات الاقتصادية بين خيبات العقيدة و رهانات الواقع، دار الرواد المزدهرة، ط1، بغداد.
- الحصري، 2007، الاثار الاجتماعية لبرامج الاصلاح الاقتصادي، ط1، المكتبة العصرية للنشر، مصر، المنصورة.
- محي الدين، بدون تأريخ النشر، التنمية و التخطيط الاقتصادي، دار النهضة العربية، بيروت.
- نورث، 2006. دوغلاس سي، المؤسسات، المركز العلمي العربي للدراسات الانسانية.
- نورث، 2016. دوغلاس سي واخرون، في ظل العنف، السياسة و الاقتصاد و مشكلات التنمية، ت: كمال المصري، سلسلة علم المعرفة ، كويت.
- زكي، 2000، د.رمزي، انفجار العجز، دار المدى للثقافة و النشر، دمشق.
- فرج، 1989، سامال مجيد، نماذج الصندوق النقد الدولي لتوجيه السياسات الاقتصادية في البلدان المقترضة، دراسة اقتصادية، هيئة التخطيط العراقي، بغداد.
- مرزا، 2021، د. علي خضر، اوراق اقتصادية ونفطية، العراق و العالم، المجلد الثاني، شبكة الاقتصاديين العراقيين، كتاب الكتروني، على الرابط أدناه:
الرسائل الجامعیة
- احمد، 2015، جهانگیر صدیق، الاختلالات الهیكلیة للموازنة العامة واليات المعالجة/ اقليم كوردستان العراق(حالة دراسية للمدة 2000-2013) رسالة ماجستير غير منشورة، جامعة صلاح الدين، اربيل.
- اسمهان، 2012، راضية، دور الاصلاح الاقتصادي في الدول النامية في تحقيق التنمية البشرية المستدامة، رسالة ماجستير، جامعة سطيف، جزائر.
- بن حافظ، 2011، حمزة، دور الاصلاحات الاقتصادية في تفعيل الاستثمار الاجنبي المباشر، رسالة ماجستير، جامعة منتوري، قسنطينة، جزائر.
- الحيدري، 2014، هیوا عثمان اسماعیل، تحليل اثر تقلبات سعر الصرف الاجنبي في الموازنة العامة لاقليم كوردستان العراق لمدة 1997-2013، رسالة ماجستير غيرمنشورة، جامعة صلاح الدين-اربيل.
- شاني، 2011، سلام كاظم، تحليل العلاقة بين الموازنة و الناتج المحلي الاجمالي في العراق للمدة 1998-2009، رسالة ماجستيرغير منشورة، جامعة كربلاء.
- علي، 2015، علي احمد، تقييم العلاقة بين مخرجات التعليم العالي و سوق العمل في اقليم كوردستان العراق: مدينة اربيل أنوذجا للمدة(2009-2013)، رسالة ماجستير غير منشورة، جامعة صلاح الدين، اربيل.
- عيسى، 2013، محمود حسين، الاختلالات الهيكلية في سوق العمل الفلسطيني و سبل معالجتها، رسالة ماجستير، جامعة ازهر، غزة.
- البحوث و الدراسات:
- بن حسين، 2009، ناجي، دور العوامل المؤسساتية في تحقيق التنمية الاقتصادية وتحسين مناخ الاستثمار، المجلة العلمية التجارة و التمويل، كلية التجارة، جامعة طنطا، الجزائر، المجلد 29، العدد 2.
- الجابري، 2014، د.قصي، غيدان جعفر الزبيدي، اثر الاصلاحات الهيكلية في عجز الحساب الجاري في الاردن للمدة 1990-2010، مجلة الادارة والاقتصاد، السنة 36، العدد 79.
- حسين، 2018، د.كريم سالم، الاصلاح الاقتصادي في العراق ما بعد عام 2003 رؤية مستقبلية، مركز بيان للدراسات و التخطيط.
- حواس،2017، د. امين، المؤسسات كمحدد رئيسي لاداء الاقتصادي للبلدان، المجلة الجزائرية للاقتصاد و المالية، العدد 8.
- الشمري، 2014، د.سعود غالي و اخرون، الاصلاح الاقتصادي في الدول المتقدمة مختارة و امكانية الاستفادة منها في الاقتصاد العراقي، المجلة العراقية للعلوم الاقتصادية، العدد 43، السنة 12.
- صالح، 2015، د.عدنان مناتي، الاصلاح الاقتصادي أداة للتنمية و مواجهة التديات الراهنة في العراق، مجلة كلية بغداد للعلوم الاقتصادية، عدد الخاص بالمؤتمر السادس.
- صالح، 2018، د. لورنس يحيى، الاختلالات الهیكلیة و اثرها علی نمو القطاعی و التشغیل في الاقتصاد العراقي للمدة 2003-2015، مجلة العلوم الاقتصادية والادارية، جامعة بغداد، العدد 109، المجلد 24.
- عمران، 2019، د.ستار جابر، منهجية الاصلاح الاقتصادي في العراق، دراسة تحليلية، مجلة الادارة و الاقتصاد، جامعة بغداد، السنة 42، العدد 120.
- القريشي، 2011، د.مدحت، برامج الخصخصة بين مقومات النجاح و عوامل الفشل، مجلة مركز المستنصرية للدراسا العربية و الدولية، العدد 33.
- كاظم، 2017، ثائر عبدالعالي، واقع الاقتصاد العراقي ومتطلبات اصلاحه، مجلة المثنى للعلوم الادارية و الاقتصادية، المجلد 7، العدد 1.
سه‌چاوه‌كان به‌زمانی ئینگلیزی
Books:
- Acemoglu,2012,Daron & Jams Robinson, Why Nations fail, Crown Publisher, New York.
- Mahdavy,1970, H, the Patterns and Problems of Economic Development in Rentier States’, in M. Cook (ed.), Studies in the Economic History of the Middle East, London: Oxford University Press.
- Noori,2018,Nya,Najmalddin, The Frailer of Economic Reform in the Kurdistan Region of Iraq, 1921-2015.Sardam,Sulaimania, 2018.
- Acemoglu,2004,Daron, Simon Johnson, James Robinson, Institutions as the Fundamental cause of long-run Growth, National bureau of Economic Research ,1050 Massachusetts Avenue, Cambridge, MA 02138.
- Sachs, J. and Andrew W. (1995), ‘Natural Resource Abundance and Economic Growth’, National Bureau of Economic Research, Working Paper 5398.
- Researches and studies:.
- Acemoglu,2005,Daron, Simon Johnson, James Robinson, The rise of Europe: Atlantic trade, Institutional change, and economic growth, The American Economic Review, June.
- Dookeran, 2019, Winston, Lewis model of economic growth, linearity and convergence: does it fit today? Forum on the Life and Work of Sir Arthur Lewis, SALISES, 24 January 2019.
- Mukherjee, 2018,Shourya, Does the Clark-Fisher hypothesis hold for the Indian Economy? International journal of business quantitative economies and applied management research, vol 5. Issue 4.
- Morselli,2021, Alessandro, Growth and Institutional changes: a historical evolution, Brazilian journal of political economy, vol4.