نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا ناکرێت
2022-04-15 21:41:46
* بەهرۆز جەعفەر
ڕۆژى (15 ى شوباتى 2022) دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق بڕیارى نا-یاسایبونى سه‌رچاوه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى دهركردو، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كوردستانى به نا-ده‌ستوری ناوبرد‌و ده‌سته‌ڵاتى داوه به حكومه‌تى مه‌ركه‌زی كه دۆسیه‌ى نه‌وتیى له هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرنه‌وه. بە بڕوای دادگای فیدراڵی پرۆسە نەوتییەکانی هەرێم پێچه‌وانه‌ى مادده‌كانى (110) و (111) و (112) و (115) و (122) و (130) ى ده‌ستورى عێراق (2005) ه.
دۆخی نەوت و گاز لە عێراقدا هەرگیز لەوەی هەرێم باشتر و بێ گەردتر نییە، ئەگەر عێراق بۆی بکرایە چەندین ساڵی پێشوتر تەواوی پرسی نەوتی لە دەستی هەرێم دەر ئەهێنا. ئەوەی حکومەتی بەغدا ئەیەوێت بیکات، دروستکردنی کۆمپانیایەکی نەوتییە کە ڕاستەوخۆ سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق بێت، ئەمەش سفرکردنەوەی ڕۆڵی هەرێمە لەکەرتی نەوتدا (دەمێکە چ عێراق چ ئێران و ماوەیەک تورکیاش ئەیانویست کورد لە پرسی ووزە دووربخەنەوە). لە ڕاستییدا پێویست بو هەر لە سەرەتاوە حکومەتی هەرێم لە بری بەشداری پێکردنی دەیان کۆمپانیای نێودەوڵەتی بەو شێوە ڕەهاییە کێڵگەکانیان ڕادەست بکات، بۆ خۆی هەر لە ساڵی (٢٠٠٦) ەوە کۆمپانیایەکی خۆماڵی- کوردیی- نیشتیمانیی- نەوتیی- دیجیتاڵیزەکراوی دابمەزراندایە، لە پاڵیەوە سەدان کادیری ناوخۆیی و تەکنیکی لە بواری نەوت و گاز و سەلامەتی پیشەیی دا پەروەردە بکردایە.
عێراق داوای گرێبەستە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان ئەکات؟ من وەک خۆم گومانم هەیە تا ئێستا عێراق ئەو گرێبەستانەی لە دەست نەکەوتبێت! یاخود بەغدا ژێر-بەژێر لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک ڕێک نەکەوتبێت کە ئێستا لە هەرێم ئۆپەرەیشن ئەکەن!
بەگشتی، ئه‌كرێت کارتەکان و فاكته‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رانبه‌ر حكومه‌تى مه‌ركه‌زیی ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه بن:
یه‌كه‌م: له بنه‌مادا ڕه‌شنوسى پرهنیسپى فیدراڵیه‌تى نه‌وت له دواى ڕووخانى سه‌ددام حوسێن-2003 بۆ ئه‌وه ئاماده‌كرا كه عێراق دوور بكه‌وێته‌وه له دیكتاتۆرییه‌ت و هاوشێوه‌ى فه‌رمانڕه‌وایه‌تى و تاكڕه‌وى سیسته‌مى پێشوو دووباره نه‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها پێكه‌وه حكومه‌تى به‌غداو هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاكانى تر‌ى عێراق ئیداره‌ى سه‌رچاوه سروشتییه‌كان بده‌ن. به‌ڵام وه‌ك دیاره عێراق ئاره‌زووى ئه‌وه ئه‌كات كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌رهه‌مان ڕه‌وتى كاركردنى ڕ‌ژێمى پێشوتر. به‌مانایه‌كى تر دیموكراسى له عێراق هه‌ره‌سى هێناوه، دابه‌شبونى عێراق له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌گه‌رێكى نزیك نییه، به‌ڵكو به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌چێت له ڕێگه‌ى كوده‌تاى یاسایی و سه‌ربازییه‌وه كۆنترۆڵى عێراق بكرێت.
دووه‌م: دادگاى فیدراڵى ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه حكومه‌تى فیدراڵى و وه‌زاره‌تى نه‌وت به به‌شداریی پێكردنى پسپۆڕانى بیانى بگه‌نه ئاستێكى بڕیاردان. به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌ى به ماف و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ى نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات دواى ئه‌وه ماف و پشكى هه‌رێمى كوردستان چۆن و چه‌ند ئه‌بێت؟ (هیچ نە دیاریکراوە، نە دیارە).
سێهه‌م: له كاتێكدا كورد ڕێژه‌ى (17%) ى بودجه‌ى عێراق به شایسته‌ى خۆى ئه‌زانێت، به‌ڵام ڕێژه‌ى كورد له سوپاى عێراقدا ناگاته (1%). له كه‌رتى نه‌وتیش دا كورد ناگاته (4%) و له ته‌واوى ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى سه‌باره‌ت به پرسى نه‌وت له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراون، وتراوه كورد نه‌وته‌كه‌ى ڕاده‌ستى سۆمۆ بكات، بێ ئه‌وه‌ى كورد یه‌ك تاكهسى له سۆمۆدا هه‌بێت ( ڕاسته سۆمۆ دامه‌زراوه‌یه‌كه بۆ به بازاڕكردنى نه‌وت، به‌ڵام دواجار ڕۆڵى كۆمپانیایه‌كى نیشتیمانى عێراقى ئه‌گێڕێت).
چواره‌م: بونى توركیا له ناو كه‌رتى نه‌وتى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، بابه‌تێكى تازه‌و نامۆ نییه، ساڵى (1927) نه‌وتى عێراق له سه‌ر بنه‌ماى نه‌وتى كه‌ركوك خۆماڵى كراوه، كۆمپانیاى نه‌وتى عێراق پێشوتر ناوى كۆمپانیاى نه‌وتى توركیا بوه كه "گۆڵبنكیان- Calouste Gulbenkian یان مسته‌ر 5% پێنج له‌سه‌ت به‌ناوبانگه داى مه‌زراندوه. توركه‌كان له‌وێوه پشكى خۆیان هه‌ر هه‌بوه. له قۆناخى یه‌كه‌مدا (1934- 1945) به‌رهه‌مى كێڵگه‌ى نه‌وتى كه‌ركوك (94%) ى ئاستى به‌رهه‌مى هه‌موو عێراقى پێك هێناوه، له ساڵى (1957) دا " واته كۆتا ساڵى سه‌رده‌مى پاشایه‌تى له عێراقدا" ڕێژه‌ى بونى نه‌ته‌وه‌كان له كه‌رتى نه‌وتى كه‌ركوكدا به‌م شێوه‌یه بون:
- عه‌ره‌ب (1%) یه‌ك له‌سه‌ت! كورد (38%) بوه، توركمان (16%) و ئاشورى (40%) و ئینگلیز (2%)
- به‌ڵام! له ساڵى (2022) دا ڕێژه‌ى عه‌ره‌ب له كۆمپانیاى نه‌وتى باكور- كه‌ركوك (63%) و توركمان (26%)، كوردیش كه‌متره له (7%) *
پێنجه‌م: عێراق، له سێبته‌مبه‌رى 2021 ه‌وه، ده‌سته‌ى گه‌شه‌پێدانى پیشه‌سازیی سه‌ربازی زیندوو كردووه‌ته‌وه. هه‌ر به پێى یاسا پێویسته نوێنه‌رێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى تیا بێت (نی یه). به پێى گۆڤارى " CEOWORLD" له ساڵى (2021) عێراق له‌سه‌ر ئاستى ته‌واوى جیهاندا بۆ هاورده‌كردن و كڕینى چه‌ك ڕیزبه‌ندى (11) یانزهیهمینى هه‌یه. ئاشكرایه (41%) ى سه‌رچاوه‌ى كڕینى چه‌كى عێراق له ئه‌مریكاوه دێت، كۆى خه‌رجى و تێچوى بوارى سه‌ربازی له بودجه‌ى ساڵى (2021) دا به (27.617) بیستوحه‌وت تریلیۆن و شه‌ش سه‌تو حه‌ڤده ملیارد دینار دانراوه (واته زیاتر له 20 ملیار دۆلار). ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو تێچووى كاركردن "نه‌فه‌قاتى ته‌شغیلى" و چه‌كداركردن و ئه‌ركدار كردنى دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانى تایبه‌ت به دژه تیرۆر و سوپا‌و ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و وه‌زاره‌تى ناوخۆ به هه‌موو پۆلێن بهندییهكانییهوه (په‌یمانگه‌ى میدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى، 2021). ئایا هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه به‌شێك نین له عێراق و سیسته‌مى به‌رگرى ؟ بۆچى عێراق یه‌ك فیشه‌ك هاوكارى پێشمه‌رگه‌ى نه‌كرد له شه‌ڕى داعش دا؟. بۆچى عێراق درۆنى هه‌یه پێشمه‌رگه نییه‌تى؟.
شه‌شه‌م: له فیدراڵیه‌ت و ده‌ستورى زۆربه‌ى وڵاتانى جیهاندا، مافى خاوه‌ندارێتى كردنى نه‌وت و گاز ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمه‌كان - كانتۆنه‌كان- میرنیشینهكان، وه‌كو كه‌نه‌دا، نه‌یجیریا، ئیمارات. بۆ نمونه: له ده‌ستورى ئیماراتى یه‌كگرتوى عه‌ره‌بى ساڵى (1971) مافى خاوه‌ندارێتى كردنى نه‌وت و گازى داوه به میرنشینه‌كان واته هه‌رێمه‌كان، له‌مادده‌ى (23) ى ئه‌و ده‌ستوره‌دا ئه‌ڵێت " خاوه‌ندارێتى كردنى سامان و سه‌رچاوه‌ى سروشتى له هه‌موو میرنیشین "ئهمارهتهكان" ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و میرنشینه به تایبه‌تى، وه گه‌ل بۆ به‌رژه‌وه‌ندى نیشتیمانى به‌كارى ئه‌هێنن، هه‌ر به پێى ئه‌م مادده‌یه حكومه‌تى ناوه‌ندى ئیمارات ناتوانێت خاوه‌ندارێتى له‌و پرسه بكات، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه بۆ میرینیشینهكانه (د‌ستور الامارات العربیة المتحدة، 2021).
حه‌وته‌م: ده‌ستورى عێراق و دادگاى فیدراڵیش جه‌خت له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه" نه‌وت و گاز موڵكى گه‌لى عێراقه". هه‌روه‌ها له مادده‌ى (112) ئه‌ڵێت حكومه‌تى ئیتیحادى له‌گه‌ڵ هه‌رێم و پارێزگاكان پێكه‌وه ئیداره‌ى نه‌وت و گاز ئه‌ده‌ن. كه‌واته هه‌رێمى كوردستان مافى خۆیه‌تى له شێوازى ئیداره‌ى نه‌وت و گاز له عێراق بكۆڵێته‌وه و گازنده‌ى هه‌بێت، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه. بۆ نمونه: بۆچى عێراق گاز به (3) هێنده‌ى نرخى ئاسایی بازاڕ گرانتر له ئێرانه‌وه هاورده ئه‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، به‌ڵام گازى سروشتى ووڵاته‌كه‌ى خۆى به فیڕۆ ئه‌دات؟.
به پێى ئاژانسى ووزه‌ى جیهانى، ئه‌و گازه‌ى ڕۆژانه له عێراق به فیڕۆ ئه‌چێت به‌شى كاره‌باى (3) سێ ملیۆن ماڵ ئه‌كات (الجزیره، 2020). له هه‌موو سه‌ره كاتژمێرێك به به‌هاى (290) هه‌زار دۆلار گاز له عێراقدا ئه‌سوتێت و به فیڕۆ ئه‌چێت، واته ڕۆژانه (6.9) ملیۆن دۆلار و ساڵانه‌ش ئه‌گاته (2.5) دوو ملیار‌و نیو دۆلار. به پێى ڕاپۆرتى بانكى جیهانى ماوه‌ى (4) ساڵى له‌سه‌ر یه‌كه عێراق له پله‌ى دووه‌مى ئه‌و وڵاتانه دێت، كه زۆرترین گازى سروشتى ئه‌سوتێنن، چوار یه‌كه‌مه‌كه ئه‌مانه‌ن: ڕووسیا، عێراق، ئهمریكاو ئێران (The World Bank. 2021). پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وانى دیكه كه گاز ئه‌سوتێنن وو‌ڵاتى پیشه‌سازیی گه‌وره‌ى جیهان و به‌رهه‌مهێنانى گه‌وره‌ى هه‌مه‌جۆریان هه‌یه، له عێراق بۆچى ئه‌م گازه به فیڕۆ ئه‌چێت؟
"ده‌ستور وتویهتى "نه‌وت و گاز" به‌هاوبه‌شى به‌ڕێوه بچێت، كه‌واته هه‌رێمى كوردستانیش مافى خۆیه‌تى پرسیار له عێراق بكات هه‌موو ئه‌مانه‌ی سەرەوە بۆچى وان؟" بەڵام ئیتر ئەوە دەبو نوێنەرانی کورد نوسراو ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی بکەن، کە لایەنی کەم داوابکەن خوێندنەوەیەکی ڕوونتر بۆ ماددەی (112) و (122) بکات!
لە کۆتاییدا، هەرێمی کوردستان نەوت ڕادەستی بەغدا ناکات (بەڵام ئەکرێت مامەڵەی گاز لەگەڵ عێراق بکات و گازی سروشتی ببێتە مایەی سەقامگیریی سیاسیی). ڕوونە کە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە پلەی ئیمتیاز سیاسییە، لەوەش ڕونتر ئەوەیە هەم ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان و بێ حاڵی و بێ دادی هاوڵاتیان، وە هەم ئەوەی وای کردوە هەڵوێستی بەغدا بەهێزتر دەرکەوێت، دابەشبون و ململانێی نێوان هێزە کوردییەکانە چ لە هەرێم چ لە بەغدا بەسەر هێزە شیعییەکاندا.
"ئەم بابەتە، بەشێکی کەمە لە لێکۆڵینەوەیەکی ئێمە کە (ڕۆژێک پێشووتر) لە پەیمانگەی میدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی بڵاوبۆتەوە".