گروپی كۆمپانیاكانی فاروق: بڕی 250 هەزار دۆلار بۆ پارێزگای سلێمانی 

Draw Media

2020-03-23 17:54:07



‎درەو:

بەپێی راگەیەنراوێكی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق، فاروقی مەلا مستەفا خۆراك و پێداویستی بۆ (7 هەزار) خێزانی شاییستە دابین دەكات ئەویش بەپێی ئەو لیستەی كە لە قایمقام و لێپرسراوە ئیدارییەكانی قەزاو ناجیەكانی (بازیان، بەردەقارەمان، بەكرەجۆ، ڕاپەڕین، دوكان، عەربەت، پیرەمەگروون، شارباژێڕ، قەرەداغ، سێوسێنان، چەمچەماڵ، تەكیە و تاسڵوجە  و ماوەت وشۆڕش) ئامادەیان كردووە. هەر كارتۆنێك لەو پێداویستی و ئازووقانە بایی  پەنجاوحەوت هەزار و نۆسەدو پەنجا دینارە.

گروپی كۆمپانیاكانی فاروق ئەوەشیان خستۆتە روو كە " كۆمەك و بەخشینەكانی كاك فاروقی مەلا مستەفا  بۆ هاونیشتیمانیان و دەزگا خزمەتگوزارییەكان لەم ماوە قەیراناویەدا هەر بەردەوام بووە. لەوانە:
‎١-یەك ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ قەزای كۆیە كە بایی شەشسەدو بیست ملیۆن دینار بوو
‎٢- پێنجسەد هەزار  لیتر نەوتی سپی بۆ ناو شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دەرەوەی شاری سلێمانی كە نرخەكەی سیسەد ملیۆن دینار بوو
‎٣-بڕی دووسەدو پەنجا هەزار ‎دۆلار بۆ پارێزگای  سلێمانی
‎٣-بڕی پەنجاو نۆهەزار و پێنج سەد دۆلار هاوكاری بۆ نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە سلێمانی(نەخۆشخانەی ئاسا)
‎ئێمە لەكاتێكدا پڕ بەدڵ هیوادارین وڵاتە

 

دەقی بڵاوكراوەكەی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق


بڵاوكراوەیەك لە گروپی كۆمپانیاكانی فاروقەوە:

‎هاوكارییەكی تری كاك فاروقی مەلا مستەفا لەم قەیرانە سەختەی ئێستای هەرێمی كوردستاندا

‎ كاك فاروقی مەلا مستەفا وەك چۆن لە هەموو كارەسات و بۆنەو ڕووداوێكدا پێشەنگ و دەستپێشخەر بووە لە بەدەنگەوەهاتن و یارمەتیدانی توێژە جیاجیاكانی كوردستاندا بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خۆیان و خێزانەكانیان لەكاتی لێ قەومان و بارودۆخی نەخوازراودا،وا ئەمجارەش لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنادا خۆراكی وشكە و پێداویستی دیكەی دابین كرد بۆ حەوت هەزار خێزانی شایستە بەپێی ئەو لیستەی كە بەڕێزان قایمقامەكان و لێپرسراوە ئیدارییەكان ئامادەیان كردووە لە قەزا و ناحیەكانی (بازیان،بەردەقارەمان،بەكرەجۆ،ڕاپەڕین،دوكان،عەربەت،پیرەمەگروون،شارباژێڕ،قەرەداغ،سێوسێنان،چەمچەماڵ،تەكیە و تاسڵوجە  و ماوەت وشۆڕش)
‎هەر كارتۆنێك لەو پێداویستی و ئازووقانە بایی  پەنجاوحەوت هەزار و نۆسەدو پەنجا دینارە و ڕۆژی ٢٥ /٣ بە هاوكاری ڕێكخراوی (سی دی ئۆ )و بەڕێزان قایمقامەكان و بەڕێوەبەرانی بەڕێزی ئەو قەزاو ناحیانە هاوكارییەكان دەگەیەنرێنە بەردەمی ئەو ماڵانە
‎هەر بە هەمان شێوە  و بەهاوكاری بەڕێز قایمقامی ناوەندی سلێمانی سێ هەزار خیزانی شایستەی ناو شاری سلێمانییش  هاوكاری دەكرێن
‎بۆ هەر پرسیارێك لەسەر ئەم بابەتە دەتوانن پەیوەندی  بكەن بە ژمارە تەلەفونی(٠٧٧٢٣٣٣٠٠٩٠)

‎كۆمەك و بەخشینەكانی كاك فاروقی مەلا مستەفا  بۆ هاونیشتیمانیان و دەزگا خزمەتگوزارییەكان لەم ماوە قەیراناویەدا هەر بەردەوام بووە. لەوانە
‎١-یەك ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ قەزای كۆیە كە بایی شەشسەدو بیست ملیۆن دینار بوو
‎٢- پێنجسەد هەزار  لیتر نەوتی سپی بۆ ناو شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دەرەوەی شاری سلێمانی كە نرخەكەی سیسەد ملیۆن دینار بوو
‎٣-بڕی دووسەدو پەنجا هەزار ‎دۆلار بۆ پارێزگای  سلێمانی
‎٣-بڕی پەنجاو نۆهەزار و پێنج سەد دۆلار هاوكاری بۆ نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە سلێمانی(نەخۆشخانەی ئاسا)
‎ئێمە لەكاتێكدا پڕ بەدڵ هیوادارین وڵاتە

‎خۆشەویستەكەمان ئەم كێشە گەورەیە بە كەمترین زیان تێ بپەڕێنێت وهاونیشتیمانیانی ئازیز سەلامەت و بەختەوەر بن،دڵنیاتان دەكەینەوە كە هاوكارییەكانی كاك فاروقی مەلا مستەفا  بەردەوام دەبن بۆ دەزگا خزمەتگوزارەكانی حكومەتی هەرێم و كەسانی شایستەی هاوكاری و فریاكەوتن
‎هیوای  لەشساغی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەك دەخوازین
‎گروپی كۆمپانیاكانی فاروق
٢٣-٣-٢٠٢٠
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand