درەو: وەرگێڕان: كەیوان قادری/ ئێران ناسی/ سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئاییندەیی بەرایی ئەم ڕاپۆرتە لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای ڕاپرسییەك لەمەڕ ڕوانینی ئێرانییەكان سەبارەت بە ئایین ئەنجام دراوە. گرووپی توێژینەوەی بیرپێوەری ئێرانییەکان (گەمان كە ڕێکخراوێکی لێکۆڵینەوەی ناحکومی، سەربەخۆ و تۆمارکراو لە وڵاتی هۆڵەندایە.) لە ڕێگەی عەمار مەلیکی، پرۆفیسۆری یاریدەدەری زانستی سیاسی، زانکۆی تیلبێرگی هۆڵەندا و پوویان تەمیمی عەرەب، پرۆفیسۆری یاریدەدەری مرۆڤناسی ئایین، زانکۆی ئۆترێختی هۆڵەندا لە گەلاوێژی 2020 ڕاپرسییەكەی ئەنجامداوە و لە شێوەی توێژینەوەدا بڵاوی كردووەتەوە. ڕاپۆرتەكە هەموو ڕەهەندەكانی ئایین و خواپەرستی لە نوێژكردن، تێگەیشتنیان بۆ چەمكە ئایینییەكان، پێگەی خودا و ئایین لە ژینگەی خێزانی، دیدگای كۆمەڵگە سەبارەت بە پەیوەندی حكومەت و ئایین، هەروەها ڕوانینی خەڵك بۆ بانگەشەی ئایینی، ڕوانینیان سەبارەت بە باڵاپۆشی و خواردنەوە سەرخۆشكەرەكان بەوردی دەخاتەڕوو. پوختەی ئەنجامی ڕاپرسی «تێڕوانینی ئێرانییەکان بۆ ئایین» ڕاپرسی «تێڕوانینی ئێرانییەکان بۆ ئایین» لە بەرواری ١٧ی جۆزەردان هەتا یەکی پوشپەڕی ٢٠٢٠ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ، ئەنجامدراوە. لەم ڕاپرسییەدا زیاتر لە ٥٠ هەزار وەڵامدەر بەشداربوون و نزیکەی ٩٠٪ی بەشداربووان دانیشتووی ئێران بوون. ئەنجامەکانی ئەم ڕاپۆرتە، تێڕوانینی کەسانی سەروو ١٩ ساڵی دانیشتووی ئێران (٨٥٪ی گەورەساڵان لە ئێران) دیاری دەکات و بە ئاستی دڵنیایی ٩٥٪ و پەراوێزی هەڵەی ٥٪، دەتوانرێ بۆ تەواوی کۆمەڵگە گشتگیر بکرێت. ئەم ڕاپرسییە هەوڵدەدات هەتا تێڕوانینی ئێرانییەکان بۆ ئایین و بابەتە پەیوەندیدارەکان، کەوا لە دۆخی ئێستادا بە هۆی بەربەستەکانەوە ناتوانرێ بە شێوەیەکی ئاشکرا پرسیار بکرێت، بە ڕێگایەکی میتۆدی، هەڵسەنگێنێت و تۆماری بکات. بە پێی ئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییە. ٧٨٪ ئێرانییەکان باوەڕیان بە خوا هەیە. هەروەها ٣٧٪ بە چەمکی ژیان لە داوی مردن، ٣٠٪ بە بەهەشت و دۆزەخ، ٢٦٪ بە جنۆکە و ٢٦٪ بە دەرکەوتنی ڕزگارکەر، باوەڕیان هەیە. نزیکەی ٢٠٪ لە کۆمەڵگە باوەڕیان بە هیچ یەک لەم خاڵانە نییە. ئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییە دەریدەخات لە کاتێکدا ٣٢٪ی کۆمەڵگە خۆی وەک مسوڵمانی شیعە بەناو دەکات، ٩٪ خۆیان بێ باوەڕ (ئاتیئیست)، ٨٪ مەعنەویەتخواز، ٧،٥٪ زەردەشتی، ٧٪ نەزانخواز، ٤،٥٪ خۆیان بە مسوڵمانی سوننە دادەنێن. هەروەها ویستی عیرفانخوازی، مرۆڤخوازی (هیومانیست)، کریستیانی و بەهایی لای ئاڕاستەکانی تر لە کۆمەڵگەی ئێران، بوونیان هەیە. نزیکەی ٢٢٪ لە کۆمەڵگەش خۆی نزیک هیچ یەکە لەم ئاڕاستانە نازانێت. نزیکەی نیوەی کۆمەڵگە ڕایان وایە کە لە دینداریەوە گەیشتوون بە بێدینی. لە لایەکی ترەوە بیروڕوای ٤١٪ی خەڵکی کۆمەڵگە سەبارەت بە دین یان بێدینی لە درێژایی ژیانیاندا گۆڕانکاریەکی وەهای بەسەردا نەهاتووە. هەروەها ویست و حەزی نزیکەی ٦٪ی کۆمەڵگە لە ئاڕاستەیەکی دینییەوە بەرەو ئاڕاستەیەکی دینی دیکە گۆڕدراوە. بە پێی ئەنجامەکانی ڕاپرسی، نزیکەی ٦٠٪ی کۆمەڵگە ڕایانگەیاندووە کە نوێژ ناخوێنن. لەبەرامبەردا نزیکەی ٤٠٪ی کۆمەڵگە وتوویانە کە بەردەوام نوێژ دەخوێنن و لەم ڕێژەیە، زیاتر لە ٢٧٪ کۆمەڵگە وتوویانە پێنج جار لە ڕۆژدا نوێژ دەخوێنن. ئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییە نیشان دەدات کە نزیکەی ٦١٪ی خەڵکی کۆمەڵگە لە بنەماڵەی «دیندار و ئایینی» و ٣٢٪ کۆمەڵگە لە بنەماڵەی «باوەڕدار، بەڵام بێ دین» گەورە بوون. کەمتر لە ٣٪ی کۆمەڵگە لە بنەماڵەی «بێ باوەڕ بە خوا» یان «دژە ئایین» گەورە بوون. بە پێی ئەنجامی ئەم ڕاپرسییە، ٦٨٪ی کۆمەڵگە لەو بڕوایەدان کە حکومە ئایینییەکان نابێ ببنە پێوەری یاسادانان تەنانەت ئەگەر دینداران زۆرینەی کورسییەکانی پەڕلەمانیان بەدەستەوە بێت. لە بەرامبەردا نزیکەی ١٥٪ی کۆمەڵگە لەو بڕوایەدان کە یاساکان دەبێت لەهەر مەرجێکدا بەپێی حکومە دینییەکان بێت. بە پێی ئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییە ٧١٪ی کۆمەڵگە لەو بڕوایەدان کە دامەزراوە ئایینییەکان دەبێ خۆیان تێچووەکانیان دابین بکەن. لە لایەکیترەوە ١٠٪ لەو بڕوایەدان کە دامەزراوە دینییەکانی هەموو ئایینەکان دەبێت یارمەتی حکومی وەربگرن و ٣،٥٪ی کۆمەڵگە بڕوایان وایە کە تەنیا دامەزراوە ئیسلامییەکان دەبێت لە یارمەتی حکومی سوود وەربگرن. سەبارەت بە پڕۆپاگەندەی دینی، ٤١٪ی کۆمەڵگە لەو بڕوایەدان کە هەموو دینەکان دەبێ بتوانن دینەکەیان بۆ ڕای گشتی پێناسە بکەن لە کاتێکدا نزیکەی ٥٪ی کۆمەڵگە، ئەم مافە تەنیا بۆ مسوڵمانان دەبینن. لە بەرامبەردا، ٤٢٪ی کۆمەڵگە پێیان باشە کە ناساندن و پڕوپاگەندەی هەموو ئایینەکان لە گۆڕەپانی گشتیدا ڕێگەپێنەدراو بێت. بە پێی ئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییە، ٥٧٪ی کۆمەڵگە لەگەڵ پەروەردەی منداڵان بۆ فێرکاری و ئەرکی ئایینی لەناو مەکتەبەکاندا دژایەتی دەکەن. هەر چۆنێک بێ، نزیکەی ٥٤٪ هاوڕان لەگەڵ ئەوەی کە منداڵەکانیان لە مەکتەبەکاندا، باوەڕە ئایینییە جیاوازەکان بناسن. ئەنجامەکانی ڕاپرسی نیشانی دەدات زیاتر لە ٧٣٪ی کۆمەڵگە دژی حیجابی ئیجبارین. لە بەرامبەردا، نزیکەی ١٢٪ی کۆمەڵگە جەخت لەسەر پابەندبوون بە حیجاب (پۆشاندنی قژ) لە شوێنە گشتیەکان دەکەن. لە لایەکی دیکەوە ٥٨٪ی کۆمەڵگە لە ئەساسدا باوەڕیان بە حیجاب نییە. نزیکەی ٣٧٪ی ئێرانییەکان، وێڕای بەربەستەکان، بە بەردەوامی یان جاربەجار خواردنەوە کحولییەکان دەخۆنەوە. لە لایەکی دیکەوە ٥٥٪ی کۆمەڵگە وتوویانە کە خواردنەوە کحولییەکان ناخۆنەوە. نزیکەی ٨٪ی کۆمەڵگەش بە بۆنەی نەبوونی دەرفەتی کڕین (بەردەست نەبوون یان تێچوو) خواردنەوە کحولییەکان بەکار ناهێنن. بەشی یەکەم: شێوازی نموونەگرتن و تایبەتمەندییە ئامارییەکانی نموونە ١-١ تایبەتمەندییەکانی ڕاپرسی و نموونەی ئاماری نەپوختە ڕاپرسی «تێڕوانینی ئێرانییەکان بۆ ئایین» لە لایەن «گرووپی توێژینەوەی بیرپێوەری ئێرانییەکان (گەمان)» لە بەرواری ١٧ی جۆزەردان هەتا یەکی پوشپەڕی ٢٠٢٠ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ، ئەنجامدراوە. ئەم ڕاپرسییە بە شێوەی ئۆنلاین و بە کەڵک وەرگرتن لە پلاتفۆرمێکی پارێزراو و تایبەت ئەنجامدراوە. ڕاپرسییەکە بە ڕێگای نموونەگرتنی تۆپەڵەبەفر (virtual snowball sampling) بە شێوازی دروستکردنی چەندین زنجیرەی جیاوازی نموونەگرتن (multiple chain referral sampling)، بە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی (تێلگرام، واتس ئەپ، توویتەر و فەیسبووک) ئەنجامدراوە و زیاتر لە ٥٠ هەزار بەشداربوو لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لەم ڕاپرسییەدا بەشداربوون (زانیاری زیاتر لە هاوپێچدایە). بەپێی ئاماری فەرمی حکومەت لە جۆزەردانی ٢٠٢٠، لە ئێران زیاتر لە ٧٨ میلیۆن بەکارهێنەری ئینتەرنێت بوونیان هەیە (واتا ٩٤٪ی دانیشتووان) کە نزیکەی ٦٩ میلیۆن لە ڕێگای مۆبایلەوە ئینتەرنێت بەکار دەهێنن. لە لایەکی دیکەوە ڕاپرسی ناوەندی بیرپێوەری خوێندکارانی ئێران (ئیسپا) لە ڕەشەمێی ٢٠١٩ نیشان دەدات کە نزیکەی ٧٠٪ی خەڵکی ئێران لانیکەم یەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار دەهێنن. ئەم دەرفەتانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بتوانرێت لە ڕێگای ئینتەرێتەوە لەگەڵ بەشێکی گەورەی کۆمەڵگەی ئێران پەیوەندی دروست بکرێت و بیروڕای ئەوان بزانرێت. لەم ڕاپرسییەدا، ١١ پرسیاری سەرەکی و ٨ پرسیار سەبارەت بە زانیاری گشتی و کۆمەڵناسی وەڵامدەرەکان (ڕەگەز، تەمەن، ئاستی خوێندەواری، پارێزگای شوێنی ژیان، ناوچەی شار یان گوند، ڕەوشی ئیش، داهات و هەڵسوکەوتی هەڵبژاردن) پرس کراوە. چونکە وەڵامدەرەوەکان بە شێوازی نەناسراو و بەبێ تۆمارکردنی زانیاری کەسێتییەکانیان لە ڕاپرسییەکەدا بەشداربوون، تەخمین دەکرێ کە بۆ ڕادەربڕینی ڕاستەقینەی خۆیان زیاتر هەستیان بە پارێزراوی کردووە و بە ئاسوودەیی بەشداربوون. نزیکەی ٩٠٪ی بەشداربووان وتوویانە کە لە ناوخۆی ئێراندا دەژین. ڕێبازەکانی پشتڕاستکردنەوە نیشان دەدەن کە نزیکەی ١٪ی بەشداربووان ڕەنگە شوێنی ژیانی خۆیان (ناوخۆ یان دەرەوەی وڵات) بە مەبەست یان بە بێ مەبەست، هەڵە نووسیبێت. ئێرانییەکانی ناوخۆی وڵات لە هەموو ٣١ پارێزگا و شار و گوندەکان لەم ڕاپرسییەدا بەشداربوون. زانیاری نموونەکان لە بەشی هاوپێچدا ڕاپۆڕت کراوە. ١-٢ قۆناغەکانی پاڵاوتن و ئامادەکردنی نموونەی کۆتایی لەم ڕاپرسییەدا پرسیارێک بۆ ناسینی وەڵامە بەڕێکەوت یان ئەو وەڵامانەی وا بە ڕێگەی ڕۆبۆتەوەن، دابین کراوە. وەڵامە هەڵەکان بەم پرسیارە، هەەروەها خاڵە ناکۆکەکان (وەکو ئەو کەسانەی وتوویانە لە ساڵی ٢٠١٧ هێشتا تەمەنیان نەگەیشتووە بە تەمەنی بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکاندا، بەڵام تەمەنی خۆیان زیاتر لە ٣٠ ساڵ دیار کردووە، یان ئەو کەسانەی لە پرسیارێکدا خۆیان بە دانیشتووی ئێران و لە پرسێکی دیکەدا خۆیان دانیشتووی دەرەوەی وڵات پێناسە کردووە) لە ئامارەکاندا سڕاونەتەوە. بە لەبەرچاوگرتنی گرووپە تمەنییە ستانداردەکانی ناو زانیارییەکانی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦، نموونەی کۆتایی کە لەم شیکارییەدا بەکارهێنراوە تەنیا وەڵامدەرانی سەروو ١٩ ساڵی دانیشتووی ئێران لەخۆ دەگرێت. دوای ئەنجامدانی پاڵاوتنەکان، قەبارەی نموونەی ئاماری کۆتایی لە ناوخۆی ئێراندا ٣٠،٩٨١ وەڵامدەر بووە. هەموو دەرئەنجامەکانی ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای نموونەئاماری کۆتایی دەرهێنراون. ئامانجی کۆمەڵەی ئاماری ئەم ڕاپرسییە، کەسانی سەروو ١٩ ساڵ و خوێندەواری دانیشتووی ئێرانن (کەسانێک وا توانیویانە ئینتەرنێت بەکار بهێنن و پرسیارەکانی ڕاپرسییەکە بخوێننەوە). بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦، هەژماری خەڵکانی خوێندەواری سەروو ١٩ ساڵ لە ئێران نزیکەی ٤٧ میلیۆن کەس بەروارد کراوە. ئەم ڕەقەمە نزیکەی ٨٥٪ی دانیشتووانی گەورەساڵی ئێرانە. لەم ڕاپۆرتەدا لە هەر شوێنێکدا دەستەواژەی «نموونەی ئاماری» بەکار دەهێنرێت، مەبەست نموونەی پاڵاوتراە و نە «نموونەی خاوی سەرەتایی» ڕاپرسییەکە. هەروەها، لە هەر شوێنێکدا لە دەستەواژەی «کۆمەڵگە» کەڵک وەرگیراوە مەبەست «کۆمەڵگەی ئامارییە» (یاخود هەمان کۆمەڵەی ئاماریی) ئامانجە نەک گشت دانیشتووانی کۆمەڵگەی ئێران. نموونەی ئاماری ڕاپرسییە ئۆنلاینەکان زۆربەی جار لەگەڵ زانیاری کۆمەڵەی ئاماری ئامانج تەواو یەک ناگرنەوە، لە ئەنجامدا بۆ ئەوەی نموونەیەکی ئاماری پێناسەکەر (representative sample) هەبێت، لە شێوازی کێشکردنەوە (weighting) کەڵک وەرگیراوە هەتاکو بتوانرێت نموونە ئاماریەکە هاوسەنگ بکرێت و لەگەڵ زانیاری سەرەکی کۆمەڵەی ئامانج یەکسان بکرێت. هەروەها ئەنجامەکان بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی هەڵبژاردنی نموونەی هەڕەمەکی لە کۆی نموونە ئامارییەکان (matching)، پشتڕاستکرایەوە. لە بەشی هاوپێچدا، شێوازەکانی هاوسەنگکردنی نموونەی ئاماری، شێوازی کێشکردن، زانیاری کۆمەڵناسی نموونە ئاماری و زانیاری کۆمەڵەی ئامانج باسی لەسەر کراوە. بەشی دووەم: دەرئەنجامە سەرەکییەکانی ڕاپرسی لەم ڕاپۆرتەدا هەموو ئەنجامەکان و خشتەکان لەسەر بنەمای «نموونەی ئاماری کێشکراو» لە ناوخۆی وڵات حیساب کراوە. دەرئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییە دەتوانرێت بە ئاستی دڵنیایی ٩٥٪ و پەراوێزی هەڵەی ٥٪، بۆ دانیشتووانی خوێندەواری تەمەن سەروو ١٩ ساڵ (واتە نزیکەی ٨٥٪ی دانیشتووانی گەورە ساڵ) گشتگیر بکرێت. ٢-١ ئاستی باوەڕی ئێرانییەکان بە چەمکە ئایینییەکان لەم ڕاپرسییەدا وەڵامدەران سەبارەت بە باوەڕی ئەوان بە «خوا»، «بەهەشت و دۆزەخ»، «دین و مەزهەب»، «هاتنی ڕزگارکەری مرۆڤایەتی»، «ژیان دوای مەرگ»، «جنۆکە» پرسیار کراوە. ئەنجامەکانی ڕاپرسی نیشان دەدەن کە ٧٨٪ی ئێرانییەکان بە خوا، ٣٧٪ بە ژیانی دوای مەرگ، ٣٠٪ بە بەهەشت و دۆزەخ، ٢٨٪ بە دین و مەزهەب، ٢٦٪ بە جن و ٢٦٪ بە هاتنی ڕزگارکەری مرۆڤایەتی باوەڕیان هەیە و نزیکەی ٢٠٪ی کۆمەڵگەش بڕوایان بە هیچ یەک لەم خاڵانە نییە. دایاگرامی ١ ٢-٢ هەمەچەشنی مەیلی ئایینی ئێرانییەکان لە پرسیارێکی دیکەدا لە وەڵامدەران سەبارەت بە نموونەکانی بیروبڕوا کەسێتییەکانی ئەوان پرسیار کرا. دایاگرامی ٢ نیشان دەدات لە کاتێکدا کە نزیکەی یەک لەسەر سێی کۆمەڵگە خۆیان وەک «مسوڵمانی شیعە» پێناسە دەکەن، بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگە خۆیان بێ باوەڕ، زەردەشتی، مەعنەویەتخواز، نەزانخواز، مسوڵمانی سوننە، عیرفانخواز، مرۆڤخواز، کریستیانی، بەهایی و … پێناسە دەکەن. هەروەها نزیکەی ٢٢٪ی کۆمەڵگە خۆیان سەر بە هیچ یەک لەم ڕەوتانە نازانن. دایاگرامی ٢ ٢-٣ ڕەوتی گۆڕانکاری دینداری لە کۆمەڵگەی ئێراندا لەم ڕاپرسییەدا لە وەڵامدەران پرسیار کرا کە باوەڕی ئایینی ئەوان بە درێژایی ژیانیان چ گۆڕانکارییەکی بەسەردا هاتووە. هەروەکو دایاگرامی ٣ نیشان دەدات، ٤٧٪ ڕایانگەیاند لە باوەڕمەندییەوە بە بێ باوەڕی گەیشتوون. ٤١٪ی کۆمەڵگەش وتوویانە کە بڕوایان سەبارەت بە دین یان بێ دینی گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی نەبووە. هەروەها نزیکەی ٦٪ ڕایانگەیاندووە کە لە بێ باوەڕییەوە گەشیتوون بە باوەڕمەندی و بە هەمان ڕێژەش لە مەیلێکی ئایینی بۆ مەیلێکی ئایینی دیکە گۆڕاون. ئەنجامەکان نیشان دەدەن کە مەیلی گۆڕین «لە دینداری بۆ بێ دینی» لەناو گەنجان، کەسانێکی کە خوێندنی زانکۆیان بووە و دانیشتووانی شارەکان زیاتر بووە. هەروەها دەبینرێت کە مەیل بە گۆڕینی باوەڕە ئایینییەکان لە نێوان پیاوان زیاتر لە ژنان تۆمار کراوە. ئەنجامەکانی ڕاپرسی نیشان دەدات کە زۆرینەی ئاتێئیستەکان (بێدین) و نەزانخوازەکان لە دینداری گەیشتوون بە بێ دینی. ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی بەرچاوی باوەڕمەندانی کریستیانی، عیرفانی حەڵقە، عیرفانخوازەکان و بوداییەکان لە مەیلێکی دیکەی دینی ڕوویان لەم بڕوا ئایینییانە کردووە. دیاگرامی ٣ ٢-٤ مەیلی عیبادەتی تاکەکەسی لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە «چەند جار نوێژ ئەخوێنن؟»، نزیکەی ٦٠٪ی کۆمەڵگە وتوویانە کە نوێژ ناخوێنن. لەبەرامبەردا نزیکەی ٤٠٪ی کۆمەڵگە ڕایانگەیاندووە کە بەردەوام نوێژ دەخوێنن و لەم بڕە خەڵکە، زیاتر لە ٢٧٪ی کۆمەڵگە وتوویانە پێج جار لە ڕۆژدا نوێژ دەخوێنن. دایاگرامی ٤ ٢-٥ پێگەی خوا و ئایین لە کەشی بنەماڵەیی ئێرانییەکاندا بە پێی ئەنجامی ڕاپرسی نزیکەی ٦١٪ی کەسەکان وتوویانە لە بنەماڵەی «باوەڕمەند بە خوا و ئایینی» گەورە بوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە ٣٢٪ی ڕایانگەیاندووە لە بنەماڵەی «باوەڕمەند بە خوا و نائایینی» گەورە بوون و کەمتر لە ٣٪یش ڕایانگەیاندووە لە بنەماڵەی «بێ باوەڕ بە خوا» یان «دژە ئایین» گەورە بوون. دایاگرامی ٥ ٢-٦ ڕوانگەی کۆمەڵگە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان دین و حکومەت هەر وەکو لە دایاگرامی ٦دا هاتووە، ٦٨٪ی کۆمەڵگە لەسەر ئەو بڕوایەدابوون کە حکومە ئایینییەکان نابێ ببنە پێوانەی یاسادانان تەنانەت ئەگەر دیندارەکان زۆرینەی پەرلەمانیشیان بەدەست بێت. لە بەرامبەردا ١٤٪ی کۆمەڵگە بڕوایان هەیە کە یاساکان دەبێت لە هەر حاڵێکدا لەسەر بنەمای حکومە ئایینییەکان بن. هەروەها نزیکەی ٤٪ی کۆمەڵگە زیاتر مەیلیان بەرەو ئەم بیروڕایەوەیە کە ئەگەر دیندارەکان لە هەڵبژاردنێکی دیموکراسیانەدا زۆرینەی پەرلەمان بەدەست بهێنن، مافی ئەوەیان هەیە کە یاساکان بە پێی حکومە ئایینییەکان دابنێن. ١٣٪یش وتوویانە کە بۆ وەڵامدانەوە بەو پرسیارە زانیاری تەواویان نییە. دایاگرامی ٦ لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا سەبارەت بە پەیوەندی دین و حکومەت (دایاگرامی ٧)، ٧١٪ لەو باوەڕەدابوون کە دامەزراوە ئایینییەکان پێویستە خۆیان تێچووەکانیان دابین بکەن. لە لایەکی دیکەوە ١٠٪ بڕوایان هەبووە کە دامەزراوە دینییەکانی هەموو ئایینەکان پێویستە بتوانن یارمەتی لە حکومەت وەربگرن و ٣٪یش ڕایان وابوو کە تەنیا دامەزراوە ئیسلامییەکان دەبێت بتوانن لە یارمەتی حکومەتی سوود وەربگرن. دایاگرامی ٧ ٢-٧ ڕوانگەی ئێرانییەکان سەبارەت بە پڕوپاگەندەی ئایینی لە ڕای گشتیدا سەبارەت بە پڕوپاگەندەی ئایینی ٤١٪ی کۆمەڵگە باوەڕیان وایە کە هەموو دینەکان پێویستە بتوانن پرۆپاگەندەی ئایینی خۆیان بۆ ڕای گشتی بکەن، لە کاتێکدا نزیکەی ٤٪ی کۆمەڵگە ئەم مافە تەنیا بۆ مسوڵمانان ڕەوا دەبینن. لە بەرامبەردا، نزیکەی ٤٣٪ بە باشی دەزانن کە پرۆپاگەندەی هەموو ئایینەکان بۆ ڕای گشتی ڕێگەپێنەدراو بێت. دایاگرامی ٨ هەروەها ٥٦٪ی کۆمەڵگە ڕایانگەیاندووە لەگەڵ پەروەردەی مناڵان بۆ فێرکاری و ئەرکی ئایینی لەناو مەکتەبەکاندا دژایەتی دەکەن. هەروەها، نزیکەی ٥٤٪ هاوڕان لەگەڵ ئەوەی کە مناڵەکانیان لە مەکتەبدا بیروبڕوا ئایینییە جیاوازەکان بناسن. دایاگرامی ٩ ٢-٨ ڕوانگەی ئێرانییەکان سەبارەت بە حیجاب ئەم ڕاپرسییە نیشان دەدات کە زیاتر لە ٧٢٪ی کۆمەڵگە دژی ئیجباری بوونی باڵاپۆشی (داپۆشانی قژی سەر) لە شوێنە گشتیەکانن، لە کاتێکدا نزیکەی ١٢٪ی کۆمەڵگە لەسەر بوونی حیجابی ئیجباری جەخت دەکەن. لە لایەکی دیکەوە ٥٧٪ی کۆمەڵگە لە ئەساسدا بڕوایان بە حیجاب نییە. هەروەها ئەنجامەکانی ڕاپرسی نیشان دەدات کە تەنیا نیوەی ئەو کەسانەی کە بڕوایان بە حیجاب هەیە جەخت لەسەر ئیجباری بوونەکەی دەکەن (دایاگرامی ١١). دایاگرامی ١٠ و١١ ٢-٩ بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان لە کۆمەڵگەی ئێراندا لە وەڵامی پرسیار سەبارەت بە بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان لە ئێراندا، ٥٦٪ی وەڵامدەران وتوویانە کە خواردنەوە کحولییەکان ناخۆنەوە. لە بەرامبەردا زیاتر لە یەک لەسەر سێی کۆمەڵگە وتوویانە کە بەردەوام یان جاروبار خواردنەوە کحولییەکان دەخۆنەوە. نزیکەی ٩٪ی کۆمەڵگەش بە هۆی نەبوونی دەرفەتی کڕین (بەردەست نەبوون یان تێچوو) بەکارهێنەری خواردنەوە کحولییەکان نین. هەروەها ئەنجامەکان نیشان دەدەن کە بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان لە نێوان گەنجان و پیاوان زیاترە. دایاگرامی ١٢ هاوپێچ: میتۆدۆلۆژیای توێژینەوە میتۆدی نموونەگرتن ئەم ڕاپرسییە بە کەڵک وەرگرتن لە میتۆدە داهێنەرانەکان هەوڵی داوە ئەو ڕوانگە و بیروڕایانەی وا بە ڕێبازە بیرپێوەریە ئاساییەکان لە کۆمەڵگەیەکی داخراودا ناتوانرێت بە شێوەیەکی ئاشکرا پرسیار و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، بە ڕێگایەکی خاوەن میتۆد، بپێوێ و تۆماری بکات. هەر چۆنێک بێت، ئەم ڕاپرسی و شیکاریە ئاماریە پەیوەستەکانیش هەروەکو نموونە لەیەکچووەکانی لەگەڵ ئاستەنگیەکانی پەیوەست بە نموونەگرتنی ئۆنلاین ڕووبەڕوو بووەتەوە. یەکێک لەم کێشانە ئاستەنگی کاریگەری تۆڕە (network effect)، واتا ئەگەری نزیکبوونی بیرۆکەی بەشداربووان لەگەڵ ڕێکخەرانی ڕاپرسییەکە بووە. بۆ کەمکردنەوەی ئەم کێشەیە هەوڵدراوە هەتاکو ڕاپرسییەکە لە ڕێگەی کەسان، کۆمەڵ، کەناڵ و پەیجەکانی وا خاوەن بیرۆکەی باوەڕی، سیاسی و کۆمەڵایەتی جۆراوجۆر بوون، هاوبەش بکرێت. بە کەڵک وەرگرتن لە چەندین زنجیرەی جیاوازی نموونەگرتن (multiple chain referral sampling)، پرسیارنامەی ئۆنلاین بە شێوازێکی خاوەن ئامانج و بە کەڵک وەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیە جۆراوجۆرەکان لە نێوان کۆمەڵ و گرووپە جیاوازەکان و لە نێوان جەماوەری پەیجە بەناوبانگە گشتی، کۆمەڵایەتی، ئایینی، سیاسی و دڵخۆشکەرەکان بڵاوبووەتەوە. هەروەها هاوکات لەگەڵ زۆربوونی بەرچاوی نموونەکان هەوڵدرا هەتا بتوانرێت لایەنگرییەکی (bias) وا بە هۆی کاریگەری تۆڕەوە دروستبووە، تا ئاستێکی وا دەکرێت کەم بکرێتەوە. ئەنجامی یەکێک لە پرسیارەکانی ڕاپرسییەکە نیشان دەدات کەمتر لە ١٪ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە، پێشتریش لە ڕاپرسییەکانی دامەزراوەی گەمان بەشداربوون. ئەم ئەنجامە دەتوانێت نیشان بدات کە ڕێبازی نموونەگرتنی خاوەن ئامانج بۆ بڵاوکردنەوەی پرسیارنامە لە نێوان چینە جۆراوجۆرەکان، توانیویەتی ڕاپرسییەکە بگەیێنێتە گرووپە جیاوازەکانی دەرەوەی ئەو بڕە کەسەی وا دامەزراوەی گەمان دەناسن. هاوسەنگکردنی نموونەی ئاماری و ڕێبازی کێشکردن لەم ڕاپۆڕتەدا بۆ ئەوەی نموونەی ئاماری ڕاپرسییەکە ببێتە نموونەیەکی ئاماری پێناسەکەر (representative sample) لە تێکەڵەی دوو ڕێباری کێشکردن – raking & cell-weighting – کەڵک وەرگیراوە. بە پێی لێکۆڵینی گشتگیری دامەزراوەی توێژینەوە-بیرپێوەری پیوو (Pew Research Center) ئەم دوو ڕێبازەی کێشکردن، بە لەبەرچاوگرتنی گوڕاوە دیمۆگرافییە گونجاوەکان، لە کاریگەرترین و متمانەپێکراوترین ڕێبازەکانی هاوسەنگکردنی نموونەکانی ڕاپرسی ئۆنلاین دێنە ئەژمار. هەروەها بەپێی ئامۆژگاری ئەم لێکۆڵینەوەیە، بۆ کێشکردنی نموونەی ئاماری، لە گۆڕاوێک وا هەڵسوکەوتی سیاسی وەڵامدەران نیشان دەدات، کەڵک وەرگیراوە هەتاکو ئاستی بەلاڕێداچوونی نموونەی ئاماری کەم بێتەوە و ئەگەری گشتگیرکردنی نموونەی کۆتایی زیاتر بکرێت. هاوسەنگکردن و کێشکردنی نموونەی ئاماری بە هاوکاری کۆمپانیای هۆڵەندی Spinnaker Research و بە ئامرازی پێشکەوتووی ئەم کۆمپانیایە ئەنجام دراوە. بۆ دروستکردنی نموونەیەکی ئاماری پێناسەکەر، نموونەی پاڵاوتراوی ڕاپرسی بۆ وەڵامدەرانی «ناوخۆی وڵات» لەسەر بنەمای دابەشکردنی ڕەگەز، تەمەنەکان، ئاستی خوێندەواری، دیمۆگرافیای پارێزگا، ناوچە شاری و گوندەکان، و هەروەها هەڵسوکەوتی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٧، کیشکردنی بۆ کراوە. بۆ دەرهێنانی کۆمەڵەی ئامانج، لە ئەنجامە فەرمییەکانی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ و ئاماری هێزی کار لە بەهاری ٢٠٢٠ کەڵک وەرگیراوە. لە دوای ئەنجامدانی حیساباتی کێشکردن بەپێی گۆڕاوە یەکگرتووەکان (interlocking variables)، ژمارەی بڕی نموونەی کاریگەر (effective sample size) ١٩١١ نموونە بووە کە بڕە نموونەیەکی زۆر گونجاو و متمانەپێکراوە بۆ پەراوێزی هەڵەی ٥٪ و ئاستی دڵنیای ٩٥٪. ئەنجامەکانی کێشکردنی نموونەی ئاماری دانیشتووانی ئامانجی ئەم ڕاپرسییە کەسانی خوێندەوار و سەروو ١٩ ساڵ (گرووپی تەمەن ٢٠ ساڵ و زیاتر) لە ئێراندان. بە پێی ئەنجامەکانی سەرژمێری گشتی ساڵی ٢٠١٦، ئەم دانیشتووانە نزیکەی ٤٧ میلیۆن کەس لە خەڵکی ئێرانن واتە ٨٥٪ی دانیشتووانی گەورەساڵی ئێران پێکدەهێنن. خشتەکانی ژێرەوە دابەشکردنی گۆڕاوە کۆمەڵناسییەکان لەناو نموونەی ئاماری ڕاپرسی و دانیشتووانی ئامانج نیشان دەدەن. دەبینرێت کە تایبەتمەندی کۆمەڵناسی نموونەی کێشکراوە لەگەڵ دانیشووانی ئامانج یەکدەگرنەوە. جگە لە گۆڕاوە کۆمەڵناسییەکان، هەڵسوکەوتی هەڵبژاردنی وەڵامدەران لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ساڵی ٢٠١٧ بۆ کێشکردنی نموونەی ئاماری کەڵکی لێوەرگیراوە و حیساباتی کێشکردنی ئەم ڕاپرسییە، بە پێی گۆڕاوە یەکگرتووەکان (interlocking variables) ئەنجام دراوە. ئەگەر چی کەسانێک وا لە هەڵبژاردنی ٢٠١٧ دەنگیان بە ئیبراهیم ڕەئیسی دابوو کەمتر لەم ڕاپرسییەدا بەشدار بوون، بەوحاڵە، بڕی نموونە ئاماری دەنگدەرانی ئیبراهیم ڕەئیسی لەم ڕاپرسییەدا بەرچاو بووە و لەم ڕووەوە بە کێشکردن و هاوسەنگکردنی نموونەی ئاماری، ئەگەری گشتگیرکردنی ئەنجامەکان بۆ دانیشتووانی ئامانج وەدیهات. خشتەی ٦: دابەشکردنی هەڵسوکەوتی سیاسی-هەڵبژاردن لە نموونەی ئاماری و ئەنجامە فەرمیەکانی هەڵبژاردنی ٢٠١٧ باوەڕپێوەری نموونەی کێشکراوە یەکێک لە ڕێبازەکانی وا دەتوانرێ بە کەڵک وەرگرتن لەو، ئاستی متمانە بە نموونەی کێشکراوە و گشتگیربوونی هەڵسەنگێنرێت، ئاستی لەیەکچوونی ئەنجامەکانی نموونەی کێشکراوە لەگەڵ بەڵگە دەرەکییەکانە. خشتەی ٧ بارودۆخی چالاکی ئابووری (ڕێژەی سەدی کەسانی دامەزراو) لە نموونەی کێشکراوەدا بە بەراوردی لەگەڵ دانیشتووانی ئامانج لەسەر دوو ئاستی شاری و گوندیدا نیشان دەدات. لە کاتێکدا وا نموونەی کێشکراوە کەسانی خوێندەواری سەروو ١٩ ساڵ لە خۆی دەگرێت، ئاماری هێزی کار، هەم کەسانی خوێندەوار و هەمیش نەخوێندەوار لەخۆی دەگرێت. بەپێی ڕاپۆرتی ئاماری هیزی کار لە بەهاری ٢٠٢٠دا، ڕێژەی دامەزرانی کەسانی خوێندەوار لە ناوچە شارییەکان زیاتر لە کەسانی کەم خوێندەوار و نەخوێندەوار بووە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم خاڵە، دەبینرێت کە بارودۆخی کار بۆ نموونەی کێشکراو لەگەڵ داینشتووانی ئامانج بە ئاستێکی پەسەندکراو یەکتر دەگرنەوە. خشتەی ٧: دابەشکردنی ڕێژەی کار لە نموونەی کێشکراو و ئاماری هێزی کار بە پێی شاری و گوندی لە لایەکی دیکەوە بۆ تاقیکردنەوەی ئاستی متمانەی ئەنجامەکان لە نموونەی ئاماری کێشکراودا، بە کەڵک وەرگرتن لە ڕێبازی نموونەگرتنی هاوتاییدا (matching method) حیساباتی دووبارە و ئەنجامەکان لەگەڵ دەستکەوتە پێشووەکان بەراورد کرا. لەم ڕێبازەدا سەرەتا نموونەیەکی ئاماری هەڕەمەکی بە بڕی ٢٠٠٠ وەڵامدەر لە گشتی نموونەی ئاماری کۆتایی (واتا لە ٣٩٩٨١ نموونە) دەرهێندراوە. ئەم نموونە هەڕەمەکییە بە جۆرێک دەرهێنراوە کە لەگەڵ گۆڕاوە شەش دانەییەکانی دانیشتووانی ئامانج (رەگەز، گرووپی تەمەن، ئاستی خوێندەواری، ڕێژەی دانیشتووانی پارێزگا، ناوچە شاری و گوندییەکان، و هەڵسوکەوتی هەڵبژاردن) هاوسەنگ بن. بە لێکۆڵینەوەی بەراوردکاری بینرا کە هەموو دەسکەوتەکانی ڕاپرسییەکە بە نموونەی هەڕەمەکی نوێ، لەگەڵ دەسکەوتەکانی نموونەی کێشکراو یەکگرتوو بوو و جیاوازی ئەنجامەکان کەمتر لە ١٪ بوو. بە گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بەڵگانە، دەرکەوت کە نموونەی کێشکراو تا ڕادەیەکی قبووڵکراو، پێناسەکەری دانیشتووانی ئامانج (دانیشتووانی خوێندەواری سەروو ١٩ ساڵ)ە و دەتوانرێ ئەنجامەکانی ئەو بە ئاستی هەڵەی وتراو بە زۆرینەیەکی گەورەی کۆمەڵگەی ئێران (واتا نزیکەی ٨٥٪ لە دانیشتووانی گەورەساڵی وڵات) گشتگیر بکردرێت.
درەو: ئۆكرانیا, بۆ ئەمریكاو خۆرئاواییەكان بەر لەوەی هێڵی پێشەوەی بەریەكەوتنی ناڕاستەوخۆی ڕوسیاو هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ)بێت, تاقیگەیەكی گرنگی تاقیكردنەوەی تواناو كاریگەری چەك و كەرەستە سەربازییەكانیانە, كە پەیتاپەیتا ڕەوانەی سوپای ئۆكرانیای دەكەن, وێڕای هەڵسەنگاندنی توانای سەربازییەكانی ڕوسیا, دەرفەتێكی گرنگیشی بۆ ڕەخساندون, بۆ سەرلەنوێ برەودان بە پیشەسازی چەك و سود وەرگرتن لەكەمكوڕییەكان. جەنگی ئۆكرانیا, دەرفەتی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانە خۆرئاواییەكانی ڕەخساند, دیراسەی تواناو كاریگەری ئەو چەك و سیستەمانە بكەن كە پێشكەش بە (كیێڤ)یان كردووە, بەجۆرێك گەرمەی جەنگی نێوان سوپای ڕوسیاو ئۆكرانیا, بۆ ئەوان "تاقیگەی تاقیكردنەوە"ی, توانا سەربازییەكانیان بووە, ئەوەش بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن). جەنگی ئۆكرانیا"دەرفەتێكی گونجاو" بوو بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو وڵاتانی خۆرئاوا, بۆ هەڵسەنگاندنی هێزی چەكەكانیان و ئەو سیستمە تایبەتانەی پێشكەشی (كیێڤ)یانكردووە لەسەر زەمینی واقیع, هاوكات دیراسەكردنی چەك و جبەخانەی سەربازیی مۆسكۆ. بەگوێرەی سەرچاوەكە, ئەفسەرانی پرۆسەكانی ئەمریكا و بەرپرسانی تری سەربازی, بەدواداچونیان بۆ ئاستی سەركەوتنی ڕوسیا كردووە لە بەكارهێنانی فرۆكەی درۆنی هەرزان بەهای ئێرانی, لەوێرانكردنی ژێرخانی ووزە لە ئۆكرانیا. تاقیگەی چەكەكان سەرچاوەیەكی ئاگادار لەزانیارییە هەواڵگرییەكانی خۆرئاوا ڕایگەیاندووە: "بەدڵنیایی و بەتەواوی ماناكان جەنگ لە ئۆكرانیا تاقیگەی چەكەكانە, لەبەر ئەوەی ئەو چەك و كەرەستانە پێشتر بەكارنەهێنرابوون لەجەنگی نێوان دوو وڵاتی پێشكەوتوو لەڕووی پیشەسازییەوە", وتوشەیەتی: "ئەوە تاقیكردنەوەیە لەجیهانێكی ڕاستەقینەدایە". بەگوێرەی كەناڵی (سی ئێن ئێن ), جەنگ ئۆكرانیا سەرچاوەیەكی ناوازەبووە بۆ دەرخستنی ئاستی كاریگەری هەندێك لەسیستمەكانی تایبەت بە سوپای ئەمریكا. ئەفسەرێكی پرۆسەكانی ئەمریكا كە ئاگاداری ڕوداوەكانی جەنگی ئۆكرانیایە وتویەتی: هەندێك لەو سیستمانەی ئەمریكا پێشكشەی (كیێڤ)ی كردووە, لەنمونەی فرۆكەی بێفرۆكەوانی Switchblade 300 و موشەكی ئەندازەكراو بۆ كردنە ئامانجی سیستمی ڕاداری دوژمن, كاریگەرییەكی كەمتر لەچاوەڕوانكراویان هەبووە لەگۆرەپانی جەنگ, هاوكات دیراسەیەكی نوێی سەرنتەری توێژینەوەكانی بەریتانیش ئەمەی دووپاتكردووەتەوە. لەبەرامبەردا, موشەكی جۆری" M142 هیمارس" سەركەوتنی یەكلاكەرەوەی بەدەستهێناوە, هەروەك بەرپرسان وانەی بەنرخیان لەجەنگەكە دەستكەوتووە, لەبارەی تێكڕای چاككردنەوەی ئەو سیستمانەكە پێوێستیانە, ئەگەر بەشَوەیەكی چڕ بەكاربهێنرێن. بەرپرسێكی بەرگری ڕایگەیاندووە: ئەو ڕێگایەی ئۆكرانیا پیادەی كردووە لەبەكارهێنانی موشەكی "هیمارس" كە ژمارەكەی سنورداربووە, بۆ دروستكردنی پشێوی لەڕیزەكانی سوپای ڕوسیا, لەڕێی بوردومانكردنی پێگەكانی سەركردایەتی و گەنجییەكانی پێداوێستی, سەرسوڕهێنەر بووە, ئاماژەی بەوەشكردووە: سەركردە سەربازییەكان بۆ ماوەی چەندین ساڵی تر دیراسەی دەكەن. جەنگ لەئۆكرانیا وێنەیەكیشی لەبارەی چۆنییەتی كاركردنی تۆپهاوێژی"هاوتزەر" پێشكەشكردووە, كە بەشێكی گرنگی هێزی ئۆكرانیای پێكهێناوە, بەرپرسێكی تر بەرگری ئاشكرایكردووە: وردی و كاریگەری ئەو تۆپهاوێژانە, كەمدەبنەوە دوای تەقاندنی گولەیەكی زۆر لەماوەیەكی زەمەنی كەمدا. لەم باریەوە بەرپرسەكە دەڵێت: یەكێك لەو وانانەی كە ئەمریكا وەریگرتووە لەم ململانێیەدا ئەوەیە " سیستمی هاوتزەر بووە بە بەشێك لەڕابردوو". ڕاشیگەیاندووە: وێڕای ئەو كێشەیە, جوڵەپێكردنی ئەو سیستمە بەشێوەیەكی خێرا زۆر قورسە بۆ خۆبەدوورگرتن لە ئاگری دوژمن, لەجیهانێكدا كە فرۆكەی بێقڕۆكەوانی تیادا بڵاوبوتەوە, "زۆر قورسە خۆحەشاردان". وانەكانی جەنگ ئۆكرانییەكان داهێنانێكی تەكتیكیان كردووە, كە بووەتە جێی سەرنجی بەرپرسانی خۆرئاوا, لەنمونەی, سەركردە سەربازییەكانیان لەهەفتەی یەكەمی جەنگدا, چالاكییەكانیان گونجاندووە لەڕێی پێكهێنانی تیمی بچوك لە هێزی پیادە, كە توانیویانە بەهاوكاری موشەكی "ستینگەرو جافلین"ی سەرشان, هێرش بكەنە سەر تانكەكانی ڕوسیا لەكاتی پێشرەِویكردنیاندا. ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دیراسەی ململانێ و جەنگی نێوان ڕوسیاو ئۆكرانیای كردووە, بۆ بەدەستهێنانی وانەی گەورەتر لەبارەی چۆنییەتی هەڵگیرساندنی جەنگ لەنێوان دوو دەوڵەتی پێشكەوتوو لە سەدەی بیست و یەكدا. ئەوەی پەبوەستە بە وانە سود لێوەرگیراوەكان, جیم هیمز پەرلەمانتاری دیموكراتەكان لەویلایەتی كۆنیتیكت و ئەندامی لیژنەی هەواڵگری لەئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت:"كتێبێك لەبارەی ئەم بابەتەوە دەنوسرێت". پێشخستنی پیشەسازی سەربازی جەنگی ئۆكرانیا "دەرفەتێكی باش"بوو بۆ بازرگان و وەبەرهێنەرە سەربازییە ئەمریكییەكان بۆ دیراسەكردنی پێشخستنی سیستمەكانیان. كۆمپانیای ئامادەكردنی پیشەسازییە سەربازییەكان BAE Systems ڕایگەیاندووە: سەركەوتنی ڕوسیا لەبەكارهێنانی فرۆكەی "كامیكازی", هانیداوە بۆ سەرلەنوێ ئەندازەكردنەوەی ئۆتۆمبیلی جەنگی گولەنەبڕو, قەڵغانەكەی پتەوتركردووە بۆ پاراستنی سەربازەكان, لەهێرشی فرۆكەی بێفڕۆكەوان. بەپرسانی حكومەتی ئەمریكی لەبواری پیشەسازی سەربازیدا, هەوڵیانداوە بۆ تاقیكردنەوەی سیستم و چارەسەری نوێ, بۆ ئەو جەنگەی كە ئۆكرانیا تیایدا پێویستی بەهەموو هاوكارییەكە. لەڕۆژەكانی یەكەمی جەنگدا, ئاژانسی هەواڵگری جوگرافی نیشتمانی (NGA), كە ئاژانسێكی پشتیوانی هەواڵگری سەربە وەزارەتی بەرگری ئەمریكایە, پێنج فرۆكەی بچوكی نۆڕینی كێش سوك و خاوەن وردییەكی بەرزی ڕەوانەی سەركردایەتی پرۆسە تایبەتەكانی ئەمریكای كردووە لە ئەوروپا, بۆ ئەوەی بیخاتە خزمەتی ئۆكرانیاوە. ئەو درۆنە نوۆڕینانەی كە كۆمپانییایەك بەناوی Hexagon دروستیكردون, بەشێك نەبوون لەوەی ناودەبرێت بە تۆماركردن لەوەزارەتی بەرگری, كە ئاماژە بە "سروشتی ئەزموونیی" بۆ جەنگی ڕوسیاو ئۆكرانیا دەكات. تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن) ڕونیكردووەتەوە, (ڕۆبەرت شارپ) بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری جوگرافی نیشتمانی, بە ئاشكرا لەوكاتەدا قسەی كردووە لەبارەی ئەو فرۆكانە و, ئاشكرایكردووە, ویلایەتە یەككگرتووەكانی ئەمریكا ڕاهێنانی بە "هاوبەشێكی سەربازیی" كردووە لە خۆرئاوا لەسەر ئەو سیستمە. هەر لەو چوارچێوەیەدا, چەندین بەرپرسی هەواڵگری و سوپای ئەمریكا هیوایان خواستووە, كاری لەپێشینەی وەبەرهێنەرانی بواری پیشەسازی چەك ببێتە دروستكردنی فرۆكەی بێفرۆكەوانی كەم تێچوو و لەوانەی بۆ یەكجار بەكاردەهێنرێن, بەوتەی سەرچاوەكە, یەكێك لەو بەرسانە ڕایگەیاندووە:"هیوادارین فرۆكەی بێفرۆكەوانی هێرشبەری یەك ئاراستەیی دروست بكەین كە تێچووەكەی 10 هەزار دۆلار بێت". سەرچاوە: الحرە
درەو: ئۆتۆمبیلی كارەبایی شۆڕشێكی گەورەیە لە جیهانی پیشەسازی ئۆتۆمبیلدا, بەڵام هێشتا بەدەست چەندین ئاستەنگەوە دەناڵێنێت, كە دیارترینیان, خۆی لەتێچوون و ژێرخانی بارگاوی كردن و, چالاكی باترییەكەیدا دەبینێتەوە, لەگەڵ زۆری كێشەكەی, چونكە ئۆتۆمبیلە كارەباییەكان, كێشیان زۆر قورسترە لە ئۆتۆمبیلی نەریتی و, ئەوەش هاوكارنییە بۆ هەوڵەكانی ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی كەش و هەوا, لەسەرو هەموو ئەمانەشەوە, كێشە قورسەكەی ترسی جدی دروستكردووە لەسەر داڕمانی ئەو گەراجانەی چەند قاتێكن, یاخود لەژێر زەویدان. وردەكاری زیاتر لەبارەی ئەو داهێنانە گەورەیەو مەترسییەكانی, لەم ڕاپۆرتەدا بخوێنەرەوە: درەو: ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مەترسی لەبارەی كێشی ئۆتۆمبیلی كارەبایی لەهەڵكشاندایە, هۆشداری بڵاوبونەوەتەوە لەبارەی ئەوەی ڕێگاوبانەكان و شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلەكان ئامادەی لەخۆگرتنی ئەو كێشە گەورەیە نین. تائێستا پیشەسازی ئۆتۆمبیلی كارەبایی ڕوبەڕوی چەندین ئاستەنگ بووەتەوە, سەرەڕای زیادبوونی جەماوەری لەچەند بەشێكی ئەم جیهانەو, ئەو وەبەرهێنانە گەورەیەی لەم كەرتەدا دەكرێت. لەنێو ئەو كێشانەی كە بەم دواییە سەرنجی ڕاكێشاوە, زۆری كێشی ئۆتۆمبیلی كارەباییە بەبەراورد بەهاوتا نەریتی (تەقلیدی)كەی, كە بەبەنزین كاردەكات. كێشی ئۆتۆمبیلی كارەبایی دەگاتە نزیكەی دوو هێندەی ئۆتۆمبیلی نەریتی, كە ئەوەش زیانی كارەساتاوی بە ڕێگاكان و, شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیل لەژێر زەوی و گەراجە باڵەخانەنییەكان دەگەیەنێت. شۆڕشی ئۆتۆمبیلە كارەباییەكان ئۆتۆمبیلی كارەبایی شۆڕشێكی گەورەیە لە جیهانی پیشەسازی ئۆتۆمبیلدا, هەندێك لەوڵاتان پلان دادەڕێژن, هاوشێوەی بەریتانیاو ئەمریكاو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا, بۆ كۆتایهێنانی وردەوردە بەو ئۆتۆمبیلانەی كە بە بەنزین و دیزل كاردەكان لەكۆتایی ئەم دەیەیە, یاخود پێش ئەو كاتەش. لەئێستادا نزیكەی 620 هەزار ئۆتۆمبیلی كارەبایی لەڕێگاكانی بەریتانیا و, 440 هەزار ئۆتۆمبیلی تێكەڵ (كارەباو بەنزین) هەن. لەكۆی هەر (10) ئۆتۆمبیلێكی نوێ, كە ساڵی (2021) فرۆشراون, كارەبایی بوون, فرۆشی ئۆتۆمبیلی كارەبایی لەساڵی 2022دا گەشەی كردووەو, لە ( 16.6% ) كۆی ئۆتۆمبیلە نوێ فرۆشراوەكانی لەبەریتانیا پێكهێناوە. هاوكات حكومەتەكانی ئەمریكاو ئەوروپاو چین, كاردەكەن لەسەر ئاراستەكردنی بەكاربەران بۆ دوركەوتنەوە لە ئۆتۆمبیلی نەریتی و, ڕۆیشتن بەرەو ئۆتۆمبیلی كارەبایی. زۆری كێشی ئۆتۆمبیلی كارەبایی ئەو ئاستەنگانەی ڕوبەڕوی كەرتەكە دەبێتەوە, خۆی لەتێچوون و ژێرخانی بارگاوی كردنەوەو چالاكی باترییەكەیدا دەبینێتەوە, لەگەڵ لایەنی كێشی ئۆتۆمبیلی كارەبایی. ئۆتۆمبیلە كارەباییەكان, كێشیان زۆر قورسترە لە ئۆتۆمبیلی نەریتی, كێشی ئێستای هاوكارنییە لەهەوڵەكانی ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی كەش و هەوا. لەگەڵ ئەوەی ئۆتۆمبیلی كارەبایی بزوێنەرێكی كارەبایی بچوك و كێشێكی سوكی هەیە, بەپێچەوانەی بزوێنەری بەنزین و دیزل, بەڵام چەردەی پاترییە گەورەكانی, كێشەكەی چەند هێندە كردووە, وێڕای كێشی سیستمی هەڵواسین و كەرەستەكانی تری توندوتۆڵكردنی بەستنەوەی تایەكانی, بەپێی پێگەی (All Car News). لەكاتێكدا ئەو ئۆتۆمبیلانەی بە بەنزین و دیزل كاردەكەن بەسەرفكردنی 60 كیلۆگرام لە سوتەمەنی سەدان میل دەبڕن, ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی گەورە, بۆ نمونە تێسلای مۆدێل ئێكس, پێوستە زیاتر لە 500 كیلۆگرام پاتری هەڵبگرێت, بۆ ئەوەی هەمان دووری ببڕێت. بەگوێرەی كۆمەڵەی شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیل(گەراجەكان)ی بەریتانیا, ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی زیاتر لە 250 كیلۆگرامی زیاترە لەهەمان جۆر ئەگەر بزوێنەرەكەی بە بەنزین كاربكات, بۆنمونە ئۆتۆمبیلی "ئێف_150"ی, نوێی كارەبایی لە كۆمپانیای فۆرد, نزیكەی 700 كیلۆگرامی زیاترە لەمۆدیلەكەی پێشوی كە بە بەنزین كار دەكات. لەبەرامبەردا, كریس وابلز ئەندازیاری مەدەنی و تەلارسازی و ئەندامی كۆمەڵەی گەراجی ئۆتۆمبیلەكانی بەریتانیا, هۆشداریداوە لەمەترسییەكانی بۆ سەر ژێرخان, لەنمونەی گەراجی ئۆتۆمبیلەكان و گەراجە باڵەخانەییەكان, ئاماژەی بەوەشداوە كە لەتائێستادا ئەو مەترسییانە بەهەند وەرنەگیراوە. پرسیاری ئەوەشی كردووە, ئاخۆ ئەو پێوەرانەی هەن, بەسن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كێشی ئۆتۆمبیلەكانی ئێستا . مەترسی لەسەر گەراجەكانی ئۆتۆمبیل لەهەمان كاتدا, كۆمەڵەی گەراجی ئۆتۆمبیلەكانی بەریتانیا هۆشداری داوە لە داڕمانی ئەو گەراجانەی چەند قاتێكن, یاخود لەژێر زەویدان بەهۆی كێشی ئۆتۆمبیلە كارەباییەكان. ڕاشیگەیاندووە: كێشی ئۆتۆمبیلە كارەباییەكان ڕەنگە ببنە هۆی زیانی كارەساتاوی, داواشی لەدەسەڵاتدارە خۆجێییەكان كردووە ڕوپێوی پەیكەری بەپەلە ئەنجامبدەن, وەك ئەوەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردووەتەوە. ئاماژەی بەوەشداوە: زۆرینەی گەراجی ئۆتۆمبیلەكانی وڵاتەكە كە ژمارەیان 6 هەزار گەراجە, بەپێی كێشی ئۆتۆمبیلە بەناوبانگەكانی حەفتاكان ئەندازە كراون, جەماوەریترین ئۆتۆمبیلیش لەو سەردەمەدا لە بەریتانیا"فۆردی كۆرتینا ئێم كەی 3" بووە. بەڵام ئەو ئۆتۆمبیلە كارەباییانەی ئێستا لە بەریتانیا هەن زۆر قورسترن, بۆ نمونە ئۆتۆمبیلێكی تێسلا مۆدیلی 3, كە زۆرترین فرۆشی هەیە, (1819) كیلۆگرامە, كە نزیكەی دوو هێندەی كێشی كۆرتینایە, كە كێشەكەی (980) كیلۆگرامە. لێكەوتەكانی لەسەر ڕێگاو تایە بۆچونی جیاواز هەیە سەبارەت بە كاریگەری كێشی ئۆتۆمبیلی كارەبای لەسەر ڕێگاو تایە. هەندێك لەشارەزایان پێیانوایە, زۆرینەی ڕێگاو تایەكان وا ئەندازە كراون بۆ ئەوەی بەرگەی بارهەڵگرە بازرگانییە گەورەكان بگرن, كە زۆر لە ئۆتۆمبیلی كارەبایی ئاسایی قورسترن. لەكاتێكدا هەندێكی تر پێیانوایە, ئۆتۆمبیلی كارەبایی هۆكارێكە بۆ داخورانی ڕێگاكان بە بەراورد بەو ئۆتۆمبیلانەی كە بزوێنەرەكانیان بە بەنزین كاردەكات. شارەزایان دەڵێن, كێشی ئۆتۆمبیلی كارەبایی دەبێتە هۆی زوو لەناوچونی تایەكانی و, زیاتر سەرفكردنی تایە, وێڕای داخورانی چینەكانی سەرەوەی قیری شەقامەكان بەشێوەیەكی خێرا. كێشی ئۆتۆمبیل هەڕەشە لەسەلامەتی ڕێگاكان دەكات ئەوەی پەیوەستە بە سەلامەتی لەكاتی ڕوداودا, ئەو كێشە زیادەیە هاوكاری كەسەكان دەكات لەناو ئۆتۆمبیلە كارەباییەكاندا, وەك ئەوەی پێگەی سی ئێن ئێن بڵاویكردووەتەوە. ئامارەكان ئاشكرایان كردووە, سەرنشینەكان لەناو ئۆتۆمبیلی كارەبایدا كەمتر ڕوبەڕووی برینداربوون دەبنەوە لەكاتی پیاكێشان, بەبەراورد بەهەمان ئۆمبیل كە بەبەنزبن كاربكات. بەڵام ئەو كێشە زۆرە, دەبێتە مەترسی بۆ سەرنشینانی ئۆتۆمبیلی نەریتی, بەوپێەی لەكاتی بەركەوتنی دوو لاشە بەیەكتردا, لاشە قورسەكە زیاتر بەردەوام دەبێت لەڕۆیشتن بەو ئاراستەی دەڕوات, لەكاتێكدا ئەو ئۆتۆمبیلەی كێشی سوكترە, لەپڕ ئاڕاستەكەی دەگۆڕێت, كە ئەوەش مەترسی لەسەر سەرنشینەكانی دروستدەكات. سەرچاوە: پێگەی الطاقة
درەو: سەرلەنوێ دۆسیەی سوریا لەواشنتۆن دەبێتەوە جێی مشتومڕ، بەتایبەت دوای هەڕەشەكانی توركیا لەهێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، هاوپەیمانی ئەمریكا لەباكوری خۆرهەڵاتی سوریاو، چڕكردنەوەی هەڵمەتەكانی ڕاوەدونانی پاشماوەكانی داعش لەوناوچەیە، هەروەها مشتومڕی چڕ سەبارەت بەگریمانەی ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكان لەنێوان ئەنكەرەو رژێمی سوریا. ڕەتكردنەوەی ئەمجارەی واشنتۆن، بەزمانێكی ڕاشكاو و یەكلابوەوەیە، سەبارەت بەنیازی توركیا بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەد، لەگەڵ ئەوەی لەجارەكانی ڕابردودا واسنتۆن زیاتر مامەڵەیەكی دبلۆماسی دەكرد، ئەو پێداگرییەش بووەتە جێی پرسیار، بەتایبەت كە وردەكارییەكەی ڕوون نییە، وێڕای ئەوەی لەحالەتی هاوشێوەدا كاری پێنەكراوە، وەك ئەوەی مەسەلەكە مەبەستـێكی دورترو قوڵتربێت، كە پاساوی داوە بە ئیدارەی ئەمریكا دژی ئەو ئاسیبونەوەیە بوەستێت. هەفتەی رابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێداگریكرد لەسەر "پشتیوانینەكردنی" هیچ هەنگاوێكی لەوشێوەیە، وتیشی:"بەهەموو لایەكی راگەیاندووە" بە ئەنكەرەشەوە، بە ڕەتكردنەوەی ئەو ئاسایكردنەوەیە كە "شایستەبونی" تیادانییە، لەگەڵ رژێمێك تاوانی گەورەی دژ بەگەلەكەی ئەنجامداوە. نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەوەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەی "ئەلەعەرەبی جەدید" هەمان هەڵوێستی دووپاتكردەوەو بەهەمان پێداگریش، سەبارەت بەم پرسەو سەردانی مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا كە وترا نزیكە، بەتێروتەسەلەی باسی لەهۆكاری ئەو هەڵوێستەی ئیدارەی ئەمریكا كرد، كە بۆ هەڵسوكەوتی ڕژێمی سوریا دەگەڕێتەوە، جەختیشی كرد لەوەی، ئەڵتەرناتیڤەكەی خۆی لەكاركردن بۆ چارەسەری سیاسی قەیرانی سوریا دەبینێتەوە. لەبارەی سەردانەكە چاوش ئۆغلۆ بۆ واشنتۆن و دیداریشی لەگەل وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، پرایس رایگەیاندووە: پێدەچێت لەئایندەدا وردەكاری زیاتر لەبەردەست بێت لەبارەی دیدارەكە، پێشبینیشی كردووە، دەرفەت هەبێت بۆ دیداری هەردوو وەزیر لەئایندەیەكدا كە زۆر دوور نییە، بێئەوەی ئاماژە بەكاتی دیدارەكە بكات. لێدوانەكەی پرایس بۆ رۆژنامەكە، بەشێوازو زاراوەیەك بووە كە گوزارشت دەكات لەوەی سەردانەكە بەدوربزانرێت، هاوكات بۆچونێكیش هەیە بەوەی لێدوانەكەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوی مەولود چاوش ئۆغلۆ، سەبارەت بەدیداری لەگەڵ هاوتا سورییەكەی لەمانگی شوباتی داهاتوودا، هۆكاربووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی بۆ واشنتۆن. ڕایەكی تریش پێیوایە، وەزیری دەرەوەی توركیا لێداوانێكی وای نەدەدا، ئەگەر بەنیازی سەردانی واشنتۆن بوایە، ئەگەر نەگەیشتایەتە ئەو بڕوایەشی كە هەڵوێستی ئیدارەی ئەمریكا لەبارەی رەتكردنەوەی ئاسایكردنەوە لەگەل رژێمی سوریا پرسێكی یەكلابوەوەیەو، گفتوگۆكردنیش لەگەڵیدا لەبارەی ئەو پرسە بووەتە مەسەلەیەك لەشوێنی خۆیدا نییە. بەڵام ئەو پرسیارە دیارەی دێتە گۆڕێ ئەوەیە، ئایا بەفیعلی هەڵسوكەوتەكانی ڕژێمی سوریا وای لە ئیدارەی ئەمریكا كردووە ئەگەری هەرجۆرە نزیكبونەوەیەكی توركیاو سوریا ڕەتبكاتەوە؟ یاخود هۆكارو حساباتی تر هەن پەیوەستن بەگریمانەكانی دۆخی سوریا، یان ڕونتر پەیوەستە بەكارتی سوریا لەگەمەی ململانێ و روداوەكانی ئێستای ئۆكرانیا تا دەگاتە ئێران، كە ئەنكەرە بەدوای رۆلدا دەگەڕێت تیایاندا؟. بەهانە هێنانەوە بە "تاوانی گەورە" كە رژێمی سوریا ئەنجامیداوە، بەهانەیەكی بڕواپێكەر نییە، سەرەڕای ئەوەی تۆمەتەكە دروستە، ئیدارەی ئەمریكا لەگەڵ ئەوەی مۆسكۆو تاران تۆمەتباردەكات بە ئەنجامدانی تاوانی گەورە لە ئۆكرانیا و دژی خۆپیشاندەرانی ئێران، لەگەڵ ئەوەشدا، دەرگای گفتوگۆ و پەیوەندی لەگەڵیان بەكراوەیی هێشتوەتەوە لەبارەی جەنگ و دۆسییەی ئەتۆمی، لەبەر ئەوە پێدەچیت پاڵنەری بەهێزترو گرنگتر هەبێت بەلای ئیدارەی ئەمریكاوە لەبەهانەی هەڵسوكەوتەكانی ڕژێمی سوریا. سەرپەرشتیكردنی ڕوسیا لەنزیكبونەوەی توركیاو سوریا لەدەرەوەی هۆكارەكان نییە، كە وای لە ئیدارەی جۆبایدن كردووە ئاسایكردنەوە لەنێوان ئەنكەرەو واشنتۆن ڕەتبكاتەوە، بەوپێیەی دەستكەوتێكە بۆ ڕوسیا كە واشنتۆن قبوڵی ناكات لەساتەوەختیكدا، كە ئەركی لەپێشینەی بووەتە شكاندنی هەیبەتی مۆسكۆ لە ئۆكرانیا، هەروەها لەهەر شوێنێكیی تریش بۆی بڕەخسێت، پێدەچێت لەمەشدا جدیبێت، تەنانەت ئەگەر هاوپەیمانە توركییەكەشی بەشداربێت لەو دەستكەوتەدا. لەزنجیرە ناكۆكییەكانی ئەمریكا و توركیا، لەماوەی ئەم ساڵانەی دوایدا بەتایبەتی، واشنتۆن پەرۆش بووە بۆ ئیدارەدانی توركیای هاوپەیمانی "گرنگ لەناتۆ" و، خۆی لە ئاڵۆزی بەدوور گرتووە لەگەڵیدا، لەڕێی چارەسەركردنی ناكۆكییەكان. یان لایەنی كەم گەورەنەكردنی، لەڕێی هێزی نەرمەوە بوبێت یاخود ڕەدەڵ و بەدەڵی سیاسی، پێویستی واشنتۆن بە ئەنكەرە ئاشكرایە، بەتایبەت لەم دۆخەی ئیستادا، ئیدارەی ئەمریكا تا سنورێكی دوور لەمەدا سەركەوتوو بووە، بەم دواییە ئەمە بەتەواوی ڕونبوەوە، كە توانی ڕێگری لەرەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا بكات لەئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی، كە هەڕەشەی ئەنجامدانی دەكرد بۆ سەرخاكی سوریا. پێدەچیت ئێستا پرسەكە جدی تر بێت، لەبەرئەوەی حساباتە بەیەكداچووەكانی نێوان روسیاو ئێران هۆكاری سەرەكی پشت ڕەتكردنەوەی ئەمریكان بۆ ئەو ئاسایبونەوەیە، هەرچەندە ئەوە، ڕەنگە پەیوەندی نێوان ئەو دوو هاوپەیمانە لەق بكات. سەرچاوە: ئەلەعەربی جەدید
درەو: ڕابەری ڕەوتی سەدر نەك هەر داوای لێبوردنی نەكرد، بەڵكو وەك ئاماژەیەك بۆ ڕوبورونەوەی داواكەی تاران و، سوربونی لەسەر هەڵوێستەكەی خۆی، لەتازەترین تویتیدا، جارێكی دەستەواژەی كەنداوی عەرەبی بەكارهێنایەوە، كە ئەوەش ئێرانییەكانی بەتەواوی توڕەكردووەو، لەبەرزترین ئاستی فەرمیدا هاتونەتە دەنگ دژی بەكارهێنانی دەستەواژەی كەنداوی عەرەبی لەبری كەنداوی فارسی كەوەك خۆیان ناوی دەبەن، سەركردەیەكی رەوتی سەدر دەڵێت، ئێرانییەكان 40 ساڵە ناوی كۆماری ئیسلامییان لەخۆیان ناوە، بەڵام ئەم پێشهاتە دەریخست كە كۆمارێكی نەتەوەییە. درەو: تائێستا حكومەتی عێراق گوێی بەناڕەزایەتییەكانی ئێران نەداوە، بەهۆی بەكارهێنانی دەستەواژەی كەنداوی عەرەبی، لەكاتێكدا تادێت ئێران پێداگرییەكانی توندتر دەكاتەوە، كە دواین هەنگاوی بانگهێشتكردنی باڵیۆزی عێراقە لەئێران لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەوەو، گەیاندنی ناڕەزایی فەرمییە بەعێراق لەبەرامبەر ناوهێنانی كەنداوی فارسی بە كەنداوی عەرەبی. لەچەند رۆژی رابردودا، میدیاكانی نزیك لەسوپای پاسدارانی ئێران هێرشیكی توندیان كردە سەر هەریەك لەمحەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، داوایان لێكردن داوای لێبوردن بكەن لەبەرامبەر بەكارهێنانی دەستەواژەی كەنداوی عەرەبی لەبری كەنداوی فارسی، سودانی تائێستا بێدەنگی هەڵبژاردووە، سەدریش لەبری داوای لێبوردن، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، جارێكی تر دەستەواژەی (كەنداوی عەرەبی) بەكارهێنایەوە. عیسام حسێن سەركردە لەڕەوتی سەدر لەلاپەرەی تایبەت خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: هیچ پاساوێك نییە بۆ بانگهێشتكردنی باڵیۆزی عێراق لەتاران لەلایەن بەرپرسانی ئەو ڵاتەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە: ئێران زۆر بێزارە لەمەسەلەی تێكەڵابونی گەلی عێراق لەگەڵ گەلانی كەنداوی عەرەبی، راشیگەیاندوو: ئێران بەدرێژایی 40 ساڵی رابردوو دەڵێت كۆمارێكی ئیسلامییە، بەڵام تێبینی ئەمرۆی لەسەر ناوهێنانی كەنداوی عەرەبی لەبری كەنداوی فارسی، گوزارشت لەوە دەكات كە كۆمارێكی نەتەوەییە، نەك ئیسلامی. زۆرێك رەخنە لە بێدەنگی حكومەت دەگرن لەبەرامبەر ئەو زنجیرە نارەزاییەی ئێران و بەدەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی عێراقی وەسفدەكەن، لەبەرامبەردا بەشێك لەچاودێران دەڵێن، گوێ نەدانی حكومەتی عێراق بەناڕەزایەتییەكانی ئێران ئامانجی خۆ بەدورگرتنە لەدروستبونی قەیرانی سیاسی بەهۆی ئەو دەستەواژەیەوە، بەتایبەت كە لەهەوڵدایە بۆ لێكنزیكردنەوەی تێڕوانینی وڵاتانی ناوچەكە، بەتایبەت نێوانی سعودیەو ئێران. لەگەرمەی ناكۆكییەكاندا، بەتایبەت لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەندێك رەخنەی ئەوە لەحكومەتی عێراق دەگرن كە بێدەنگە لەوەی ئێران دەستەواژەی (ئەروەند) بەكاردەھێنێت بۆ ناوهینانی شەتولعەرەب، كە ڕارەوێكی ئاوی عێراقەو، شوێنی تێڕژانی هەردوو روباری دیجلەو فوراتە. لای خۆیەوە، مونتەزەر ناسر، سەرنوسەری رۆژنامەی (ئەلعالم جەدید)ی ئەلەكترۆنی عێراقی بە رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی راگەیاندووە: بانگهێشتكردنی باڵیۆزی عێراق پێچەوانەی عورفە دبلۆماسییەكانەو، پێشهاتێكی مەترسیدارەو هەوڵەكانی ئێران دەردەخات بۆ دەستوەردان و كۆنترۆڵكردنی تەنانەت وتاری فەرمی عێراقیش، دەشڵێت: پەیوەست بەناوی فەرمی لەنەتەوەیەكگرتووەكان وەك ئەوەی ئێران بانگەشەی بۆ دەكات، ئەو كارە لەلایەن ئێرانی پەهلەویی هاوپەیمانی بەریتانیاو ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكاوە لەوكاتەدا كراوە، لەساتەوەخـێكی دیاریكراوداو لەسەروبەندی پێكھینانی نەتەوەیەكگرتووەكان لەساڵی 1945، لەوكاتەدا هەندێك لەوڵاتانی كەنداو دروست نەببون و عێراقیش سەرقاڵی كێشە ناوخۆییەكانی و كێشەی وڵاتانی تری عەرەبی بوو كە لەژێر دەستی داگیركەردا بوون. جەختیش دەكات، لەوەی درێژی كەنارە عەرەبیەكان كە دڕوانێت بەسەر كەنداودا 3.490 كیلۆمەترە، بەبەراورد بە كەنارەكانی ئێران كەلە 2.440 كیلۆمەتر تێناپەڕیت، وێڕای ئەوەی ژمارەی وڵاتانی عەرەبی كە بەسەركەنداو دەڕوانن، 7 وڵاتن لەكاتێكدا ئێران تاكە دەوڵەتی فارسییە.
درەو: هاوشێوەی عێراق، جونەیهی میسریش بەهاكەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی دابەزی، لەماوەی (10) رۆژی رابردوودا جونەیهی میسری بەرامبەر بە دۆلار (12%)ی بەهاكەی لە دەستدا، بەهای (100) دۆلاری ئەمریكی لە (2430) جونەیهەوە بۆ (2770) جونەیه بەرزبووەوە ، هاوكات دیناری عێراقی (8%)ی بەهاكەی بەرامبەر دۆلار لە دەستدا، بەهای (100) دۆلاری ئەمریكی لە (147) هەزارەوە بۆ (160) هەزار دینار بەرزبووەوە. دۆلار قەیرانی میسری قوڵتر كردووەتەوە میسر یەكێكە لەوڵاتانەی بەهۆی كەمبونەوەی یەدەگی دراوی بیانی و دابەزینی بەهای دراوەكەی، دووچاری قەیرانێكی ئابوری قوڵ بووەتەوە، بەجۆرێك تەنها لەماوەی 10 رۆژی رابردودا جونەهیی میسری 12% بەهاكەی بەرامبەر بەدۆلار لەدەستداوە، لەكاتێكدا ساڵی رابردوش لە 40% بەهاكەی لەدەستدا، سەرۆك وەزیرانی میسر ئاشكرایدەكات، نزیكەی 10 مانگە بەبەهای 14.5 میارد دۆلار كەرەستەی هاوردەكراو لەبەندەرەكانی وڵاتەكەی كەڵەكەبوون، بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە پارەكەی بدەن. بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی تا ڕۆژەكانی كۆتایی ساڵی 2022، بەرامبەر بە (24.3) جونەهی میسری بووە، واتە (100) دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە (2430) جونەیه بووە، لەماوەی تەنها ئەم (10) ڕۆژەی ساڵی نوێدا نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی گەیشتوەتە (27.7) دۆلاری ئەمریكی واتا بەهای (100) دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە ( 2770) جونەیهی میسریە، واتا بەهای (100) دۆلار ( 340) جونەیهی میسری زیادبوو كە دەكاتە رێژەی (12%)، ئەم بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە هاوشێوەی عێراقە كە بەهای (100) دۆلاری ئەمریكی لە (147) هەزار دینارەوە بۆ (160) هەزار دینار دابەزیوە. بەپێی تازەترین راپۆرتی پێگەی "میدل ئیست ئەی" گەلی میسر بەدەست ئازارەوە دەناڵێنیت" بەهۆی بەرزبونەوەی لەرادەبەدەری نرخی كەرەستە خۆراكییەكان لەگەل دابەزینی بەهای جونەهیی میسری، كە بەوتەی شارەزایان هاوڵاتیانی ئاسایی میسر لەبەردەم ئازاری گەورەتردان لەداهاتوودا". ئەوەش لەكاتیكدایە، بانكی (HSBC) پێشبینی دەكات بەمنزیكانە بەهای جونەهی میسری بۆ 30_35 بەرامبەر بە یەك دۆلاری ئەمریكی داببەزیت و، لەكۆتایی یەكەمی چارەكی ئەمساڵیشدا ریژەی هەڵئاوسان بگاتە لوتكە بۆ لە 27% بەرزبێتەوە، لەكاتێكدا لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردودا ئەو رێژەیە 18.7% بووە. بەپێی راپۆرتەكە، دراوی میسری بەدەست دابەزینی یەك لەدوای یەكەوە دەناڵێنیت، بەجۆرێك جونەهیی میسری بەرامبەر بەدۆلار 40% بەهاكەی لەدەستداوە لەساڵی 2022دا، لەسەرەتای ساڵی 2023شەوە دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیوەو 12% تری بەهاكەی لەدەستداوە، لەگەڵ نزمبونەوەی بەهای جونەیهدا كەرەستە هاوردەكراوەكان گرانتربوون، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبونی قەیرانی سك هەڵگوشین لەسەر ئاستی كۆی وڵات. مستەفا مەدبولی سەرۆك وەزیرانی میسر ئاشكرایكردووە، ماوەی 10 مانگە بەبەهای 14.5 ملیارد دۆلار كۆنتێنەری كەرەستەو پێداویستیی كە هاودردەكراون، لەبەندەرەكان كەڵكەبوون بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە بەهاكەی بدەن، لەسەرەتای مانگی كانونی یەكەمی رابردوو تا رۆژی 23ی ئەو مانگە توانیویانە، بە بەهای ( 4.5 )پارەی ئەو كەرەستانە بدەن . قەیرانی پرۆتین دابەزینی بەهای جونەهی میسری شەپۆلێكی گرانی گەورەی لەنرخی كەرەستە خۆراكییەكان دروستكردووە، بەتایبەت مریشك و هێلكە، كە بوونەتە ژەمە خواردنێكی سەرەكی میسرییەكان بۆ بەدەستهێنانی پرۆتین، بەهۆی گرانبونی لەرادەبەرەی گۆشتی سور. سەرۆكی یەكیتی بەرهەمھێنەرەكانی پەرلەوەر لەچاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: بەرزبونەوەیەكی لەرادەبەدەر لەنرخی پەلەوەر رویداوەو گەیشتوەتە ئاستێك لەسەروی توانای بەكاربەرەوەیە، ئاماژەی بەوەشكردووە، كە 75% تێچوی كێڵگەكان خۆی لەنرخی عەلەفدا دەبینێتەوەو، تۆنێك عەلەف لە 9 هەزار جونەیهەوە بەرزبوەتەوە بۆ 21 هەزار. هەڵمەتی بایكۆتكردنی مریشك لەبەرامبەر بەرزبونەوەی نرخی مریشك، هاوڵاتیانی میسر داوادەكەن بایكۆتی كرینی مریشك بكرێت بۆ ماوەی یەك مانگ، بەشێك لەو هاوڵاتیانە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵمەتێكیان بەناوی" مریشك بایكۆت بكە لە رۆژی 10ی ئەمانگەوە بۆ ماوەی مانگێك"،"بایكۆت بكە لەپێناو خۆت و لەپیناو هەژاران" راگەیاندووە. بەوتەی سەرۆكی یەكیتی بەرهەمھێنەرەكانی پەرلەوەر، كەرتی پەلەوەر لەمیسر لە 70% پرۆتینی خێزانە میسرییەكان دابین دەكات، لەكاتێكدا گۆشتی سورو ماسی 30% دابین دەكەن، پێشیوایە دەكرێت بەشێوەیەكی رێژەیی بایكۆتی خواردنی مریشك بكرێت بەڵام نەك بەشێوەیەكی تەواوەتی. لەچەند رۆژی رابردودا پەیمانگای نەتەوەیی بۆ خۆراك بڵاوكراوەیەكی لەسەرلاپەرەكەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردەوەو تیایدا قاچی مریشكی وەك جێگرەوەیەكی خۆراكی دەوڵەمەند بەپرۆتین نمایشكردبوو، كە وەك ئاماژەی پێكردووە دەتوانێت هاوكاری گیرفانی هاوڵاتیانیش بێت بەهۆی هەرزانی نرخەكەی، هاوكات ژمارەیەك میدیاو رۆژنامەی میسریش باسیان لەسودەكانی قاچی مریشك كردبوو، ئەوەش مشتومڕێكی زۆری لەنێو هاوڵاتیاندا دروستكردو و پرسیاری ئەوەیان كردووە، ئاخۆ ئامانجی ئەو هەڵمەتە میدیاییە بۆ قەناعەتپێكردنی هاوڵاتیانە بەوەی قاچی مریشك بخۆن لەجیاتی مریشك بەهۆی گرانبونی نرخی پەلەوەر؟. گوێ لەئێمە بگرن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر لەبارەی ئەو قەیرانە ئابورییە سەختەی رووی لەوڵاتەكەی كردووە، لەمیانی بەشداریكردنی لەچالاكییەكانی یەكەم كۆنگرەی هاوپەیمانی نیستمانی بۆ كاری ئەهلی گەشەپێدان رایگەیاند:"دۆخەكە لە ساڵی 2023دا سەختە، بەڵام ئەوە مانای وانییە كە حكومەت بەرۆڵی خۆی هەڵناسێت، خەڵك دەبینم بەناڕێك و پێكی قسەدەكەن و دڵەڕاوكێ دروستدەكەن، گوێ لەئێمە بگرن چونكە ئێمە راستگۆترین". سیسی راشیگەیاندووە"دەستەواژەیەكی جوان دەڵێم بۆ ئەوەی بیرتان نەچێتەوە(واز لەقسەلۆك بێنن)، ئێمە وەك دەوڵەت و گەل توانای روبەروبونەوەی ئاستەنگەكانمان هەیە، ئایا ئەگەر دۆخەكە لەمیسر سەختبێت دەستبەرداری دەبین، ئێمە جەنگمان هەڵنەگیرساندووەو سەركێشیمان نەكردووە تا پارەی گەلی میسرمان بەفیرۆدابێت". جەنگی روسیاو ئۆكرانیا هێندەی تر قەیرانی ئابوری میسری قوڵتركردەوەتەوە، بەوپێەی هاوشێوەی زۆرێك لەوڵاتانی جیهانی سێ، بەشێكی بەرچاوی پێداویستییەكانی بەتایبەت دانەوێڵەو كەرەستە خۆراكییەكانی تر لەدەرەوە هاوردەكات، بەپێی بڵاوكراوەكانی دەزگای ئاماری میسر لەساڵی 2021دا لە 80% پێداویستییەكانی لەگەنم لەئۆكرانیاو روسیاوە هاوردەكردووە، وێرای كەرەستەو پێداویستییەكانی تر كە سەرجەمیان پێویستیان بەدراوی قورس هاوردەدەكرێن، ئەوەش لەدوو سەرەوە زیانی گەورەی بەوڵاتە گەیاندووە، لەلایەك فشارێكی گەورەی لەسەر یەدەگی دراوی بیانی دروستكردووە كە لەئیستادا گەیشتوەتە نزمترین ئاست و بەگوێرەی بانكی ناوەندی میسر 34 ملیار دۆلارە، لەلایەكی دیكەش دابەزینی بەهای جونەهی میسری، بووەتە هۆی دروستبونی گرانییەكی گەورە بەجۆرێك هەندێك كەرەستە لەتوانای كڕینی هاوڵاتیاندا نەماوە.
درەو: توێژەر: تەحسین وسو عەبدوڵڵا * - گۆڤاری ئاییندەناسی ١- بەرایی مشتومڕ و گفتوگۆ دەربارەی پرسی حیجاب لە ئێران ناکرێت وەک پرسێکی نوێ و تازە لێی بڕوانرێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە بەر لە شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ساڵی ١٩٧٩ ئەم پرسە جێگەی تێڕامان و گفتوگۆ ئامێزبووە، بە دیاریکراویش لە سەرەتای سەدەی بیستەم بەتایبەت دوای دروستبوونی دەوڵەتی پەهلەوییەکان، بووە بابەتێکی گرنگی ڕۆژەڤی نێو کۆمەڵگەی ئێرانیی، بە جۆرێک ڕوانگەکانی دابەشی دوو بەرەی پێچەوانەوە و دژ بەیەک کردبوو، بەرەیەک بە تەواوی دژی پۆشین و لەبەرکردنی حیجاب بوون، ئەم بەرەیە خۆی لە دەسەڵاتی سیاسی و بەشێکی بەرفروان لە چینی ڕۆشنبیرانی کاریگەر بە کولتوور و ستایلی ژیانی ڕۆژئاوادا دەبینیەوە، ئاڕاستەکەی تر بریتیبوو لە نوخبەیەکی بارگاوی کراو بە کولتووری ئایینی کە پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە دەبێت حیجاب وەک ڕەمزێک بمێنێتەوە، ئەگەرچی ئەم بەرەیە بە بەراورد لەگەڵ بەرەی یەکەم زۆر لاواز و بێ کاریگەر بوون تاوەکو ڕووخانی ڕژێمی شا لە ساڵی ١٩٧٩و سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییی ئێران. ئەم پرسە لە دوای ساڵی ١٩٧٩ گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە لە دەرئەنجامی کۆمەڵێک هۆکارەوە، کە گرنگترینیان سیاسەتی حکومەت و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییەکانی دوای شۆڕشی ئیسلامییی بووە. حیجاب بەدەر لە ڕەهەندە ئایینیەکەی بۆتە سیمبۆلێکی گرنگی سیستەمی سیاسی دوای شۆڕش، بە جۆرێک بە یاسا ئەم پرسە خراوەتە نێو سیاسەت، کە لە ڕاستیدا فەزای ئایینی و عەقیدەی خۆی تێپەڕاندووە. لە ئێستادا ئەم پرسە بۆتە جێگەی مشتومڕی زۆر لە ئێران، کە ڕەنگە مەسەلەی حیجاب وەرچەرخانی گەورە بەدوای خۆیدا بێنێت و تێپەڕێت بۆ پرسەکانی تر. بە واتایەکی تر دوور نییە پرسی پۆشینی حیجاب هۆکارێکی سەرەکی بێت لە هەڵتەکاندنی ئەو سیستەمە ئایینییەی پەرەدە پۆشکراوە بە مەزهەب بەتایبەت لە دوای ئەو گۆڕانکارییانەی لە زیهنیەتی خەڵک هاتۆتە کایەوە لەم چەند ساڵی دوایدا. پرسی حیجابی ناچاری، چ بە زۆر لەبەرنەکردنی بێت کە لە قۆناغی پێش شۆڕشی ئیسلامیی پەیڕەو کراو، یان بە زۆر لەبەرکردن بێت، کە لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی ساڵی ١٩٧٩ وەک پرەنسیپێکی سەرەکی و سیمبوڵی سیستەمی سیاسی شۆڕشی ئیسلامیی هەژمارکراوە، بە جۆرێک کە زۆرترین فۆکەسی دەسەڵاتی لەسەر بووە و بۆتە سیمبولی ناسینەوەی سیستەمی سیاسی وڵات. دیدگای سەرەکی بە بەرگری لە سیاسەتی دەوڵەت دەکات بۆ پۆشینی حیجاب لە ڕوانگەی ڕەهەندێکی ئایینی پابەندکەر سەیری پرسەکە دەکەن لە ڕووی “فەرمانکردن بە چاکە و قەدەغەکردن یان دوور کەوتنەوە لە خراپە”، بۆیە لە دوای شۆڕشی ئیسلامییش ئەم پرسە بەپێی یاسا کراوەتە ئیجباری. بەڵام ئاڕاستەیەکی تر بەدی دەکرێت کە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پرسی پۆشینی حیجاب لەبەرئەوەی بابەتێکی کەسییە و پێویست ناکات دەوڵەت یان دەسەڵاتی سیاسی دەستوەردان بکات و خەڵک ناچار بکات بە پۆشینی حیجابی زۆرملێ، بۆیە بە توندی ڕەخنەی لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت دەگرێت دەربارەی پرسەکە، پێیوایە ناکرێت دەسەڵاتی سیاسی بەو جۆرە توند بێت، چونکە بە شێوەیەکی گشتی ئەم پرسە زیانێکی زۆری داوە لە پێگەی کولتووری و ئایینی کۆمەڵگەی ئێران. خاڵی سەرنجڕاکێشی لێکۆڵینەوە لەبارەی پرسی حیجاب خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە چیتر تهنها بابهتێكی عهقیدهیی نییه، بهڵكو بۆته تهوهرێكی سەرەکی له ململانێی سیاسی، كۆمهڵایهتی و فهرههنگی ئهم وڵاتهدا، لێرەوە گەڕانەوەی مشتومڕ لەسەر حیجاب لە چوارچێوەیەکی گرژ و ئاڵۆزیدایە چ لە پەیوەندییە دەرەکییەکانیدا بێت یاخود ناوخۆدا بێت، بەڵام لە ئێستادا هۆشیاری و ئاگایی خەڵک بە گشتی دەربارەی پرسەکە نیشانەیەکی بەرچاوە لە پەرەسەندنە کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ئاستی جەماوەریدا، کە جێگەی سەرنج و شایەنی بەدواداچوون و توێژینەوەی زانستی وردە. هەرچەندە مشتومڕی حیجاب لە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی 150 ساڵی ڕابردوو کە بەشێك بوو لە سیمبوڵ و دەربڕینی ناسنامەی ڕژێمە دەسەڵاتدارەكان، ڕەوتە سیاسییەکان و پەرەسەندنی دیدگا كۆمەڵایەتییەكان، بەڵام گەڕانەوە بۆ ئەم مشتومڕە لەم ئاڵۆزییەدا کە قۆناغێکی چارەنووسسازە لە مێژووی هاوچەرخی ئێراندا ئاماژەیە بۆ پێشکەوتنی بەرچاو لە پێکهاتەی سروشتی ئایینی ئیسلامی و تێڕوانینی گشتی بۆ پرسی ئایین. 2- حیجاب لە ئێران؛ بابەتی مشتومڕی سەدە و نیوێک نووسەر و مێژوونووسی ئێران ڕەسول جەعفەریان لە کتێبە بەناوبانگەکەیدا کە بە ناونیشانی “پەیامەکانی حیجاب”ە، ئامانجی سەرەکی خستنەڕووی پەیامی عەقیدەیی و بەشداری کۆمەڵایەتییە بۆ بەرگریکردن لە حیجاب. ناوبراو ئەو مشتومڕە سەبارەت بە حیجاب لە ئێراندا دەخاتە ڕوو، کە چۆن بووەتە بابەتێک لە ڕووی سیاسی، کۆمەڵایەتی و فیقهییەوە. ئەو بیرۆکانەی لە میانەی پەرتووکەکەدا پێشکەشکراون ئاماژە بەوە دەکەن کە پرسی حیجاب لە چوارچێوەی مشتومڕی بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان هاتۆتە ئاراوە، کە وڵاتانی ئەوروپا شاهیدی بوون و ڕوویان لە جیهانی ئیسلامی کردووە. سەبارەت بە ئێران، ئەم بابەتە بۆ چوار دەیەی بەر لە شۆڕشی دەستووری (١٩٠٥) دەگەڕێتەوە، پاشان لە سەردەمی ڕەزاشای پەهلەویدا فراوانتر بووە و ڕەهەندێکی سیاسی ڕوونتری وەرگرتووە[1]. ڕەزاشای پەهلەوی پێیوابوو کە ئەو حیجابەی کە لە زمانی فارسیدا پێیدەوترێت “چادۆر”، هۆکاری دواکەوتوویی ژنانی ئێرانە، زۆرێک لە مێژوونووسان بیرۆکەکانی بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە کە کاریگەری کەمال ئەتاتورک بووە دوای ئەوەی شا لە ساڵی ١٩٣٤ سەردانی تورکیای کردووە و سەرسام بووە بەو جۆرە کرانەوەیەی کۆمەڵگەی تورکی لەسەر دەستی ئەتاتورک دەستی پێکردبوو لە ژێر کاریگەری کولتووری ڕۆژائاوایی. لە بیرەوەرییەکانیدا “سەدری ئەشرەف”دا دەڵێت: “ڕەزا شا دوای سەفەرکردنی بۆ تورکیا قسەی زۆری کرد و هانی ژنانی دا کە حیجاب فڕی بدەن، لە پێناو کرانەوەی کۆمەڵگەی ئێرانی شانبەشانی دەوڵەتانی پێشکەوتوو لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتییەوە، وەک ئاماژەدان بە پێشکەوتنە خێراکانی تورکیا”، کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا توانرا بوو کرانەوەیەکی بەرفراوان لە ستایلی ژیانی گشتیدا بهێنرێتە ئاراوە. ئەگەرچی ئاماژەی زۆر هەن کە پێشتر هەڵوێستێکی دوژمنکارانە بەرامبەر بەو پرسە بوونی هەبووە، بەڵام ڕەزا پەهلەوی ئەو ڕێکەوتەی کردە ڕۆژێک کە ناوی لێنا “ڕۆژی ئازادی ژنان لە ئێران[2] “. سەرەڕایی ئەوەی بەر لە هاتنی ڕەزا شای پەهلەوی، لە ئێران ژمارەیەک ژن هەبوون کە حیجابیان لابرد بوو، کە بەشێکیان شاعیر و ڕۆژنامەنووس بوون، وەک دەوڵەت ئابادی هاوڕێی ڕەزا شا کە لە بنەماڵەیەکەوە هاتبوو کە پشتیوانی شۆڕشی دەستووریان دەکرد، لە زانکۆی سۆربۆنی فەرەنسی خوێندنی تەواو کردبوو، بەبێ حیجاب دەچووە دەرەوە بۆ شەقامەکان و ئەوەی ڕاگەیاندبوو؛ “هەر ژنێک کە بە حیجابەوە سەردانی گۆڕەکەی بکات ئەوا لێیان خۆش نابن”. ئەمەش نموونەیەکی بەرچاوە لە ڕوانگەی ویستی کرانەوەی کۆمەڵگەی ئێرانی[3] . هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا لە بواری فیقهی و فیکریدا شاهیدی شەپۆلێک کتێب و نامە بوو کە لە مەدرەسەی قوم و نەجەفدا باسیان لە بابەتی حیجاب کردووە و یەکێکە لە پرسە هەرە ئاڵۆزەکان بووە بەهۆی فرە ڕەهەندەکانییەوە: کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕوانگەی شەریعەت، دابو نەریت و دیدگا نوێیەکانی (ڕۆژئاوایی)، کە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی حیجاب لە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ببەڕیتەوە بۆ دیاردەیەکی سیاسی. پرسی نەبەستنی حیجاب لە چەند دەروازەیەکەوە هاتە ناو ئێرانەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن: یەکەم: کرانەوە و بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکانی ڕۆژئاوایە لە ڕێگەی کردنەوەی قوتابخانەکانی ڕۆژئاوا بۆ کچان لە ئێران. دووەم: دەروازەی جیهانی عەرەبییە، بە تایبەت گەڵاڵە میسرییەکان، کە لە ئێراندا بە خێرایی بڵاودەبوونەوە. سێیەم: دەروازەی تورکیا، بەتایبەت دوای سەردانەکەی ڕەزاشا بۆ تورکیا لە ساڵێ ١٩٣٢ لە ڕێگەی پرۆسەی مۆدێرنیزاسیۆنی کۆمەڵگەی تورکی و کاریگەرییەکانی لەسەر ئێران. چوارەم: ئەو بیرۆکە نوێیانەی کە لە ڕێگەی هیندستانەوە دەگەیشتنە ئێران[4]. 3- شۆڕش و حیجاب لەگەڵ پەرەسەندنی شۆڕش و ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی پەهلەوییەکان، حیجاب سیمبوڵی ناڕەزایەتی بوو، ژنانیش دەستیان کرد بە پۆشینی حیجاب وەک هێمای شۆڕش لە دژی دەسەڵاتی شا[5]. بە جۆرێک ژنان لە سەرجەم ئاستەکان (نەخوێندوار، خوێندەوار، خوێندەواری باڵا) بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداریان لە شۆڕشی ئیسلامییدا کرد و چاودێرانیان سەرسام کرد. لە شەقامەکاندا خۆپیشاندانیان دەکرد و دروشمی دژە شا و لایەنگری ڕوحوڵڵا خومەینییان بەرز دەکردەوە. لێرەدا کۆمەڵێک پرسیار هاتنە پێشەوە لەوانە؛ ئەم ژنانە کێن؟ بۆچی پشتگیری ئەم سیستەمە دەکەن؟ دەیانەوێت چی بەدەست بهێنن؟ بڵاوبوونەوەی حیجاب لە نێو هەموو ژنانی ئێراندا یەکێک بوو لە دیارترین دەرکەوتەکانی دوو ساڵی پێش شۆڕش. لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕشدا، “حیجابی ناچاری” بە خێرایی چوونە ناو چەقی ململانێی ناوخۆییەوە، لە نێوان لایەنگران و نەیاران[6]. خومەینی لە ساڵی 1979 لە دیدارێكدا لەگەڵ قوتابیانی قوم وتی: “ژنانی موسڵمان دەبێ بە پەردەی ئیسلامییەوە بچنە دەرەوە، ژنان لە دۆخی پێشوودا هێشتا لە فەرمانگەكان كار دەكەن و دەبێ ستایلی خۆیان بگۆڕن. هەروەها ئاگاداركراومەتەوە كە ژنان لە دامەزراوەکان حیجاب ناپۆشن، ئەمەش پێچەوانەی یاسایە، ژنان دەتوانن بەشداری لە کاری کۆمەڵایەتیدا بکەن، بەڵام بە حیجابەوە[7]“. مانگێک دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی لە ئێران خومەینی لە پرۆسەی دانانی دەستوور ڕەخنەی توندی لە جل و بەرگی ژنان لە ئیدارەکانی حکومەت گرتبوو[8] ، کەچی چەند مانگێک پێش شۆڕش لە پاریس باسی لە پرسی ژن و حیجاب بەم شێوەیە کردبوو: “بە هیچ شێوەیەک جیاوازی لە نێوان ژن و پیاودا نییە بەڵام ژن لە ئیسلامدا ناچارە حیجاب بپۆشن، لەگەڵ ئەوەی مەرج نییە چادۆر بێت، بەڵکو دەکرێت هەر جلێک لەبەر بکات کە مەرجەکانی ئیسلام بگونجێت. ئێمە ناتوانین و ئیسلام نایەوێت بوکەڵە بێت و بەڵکو دەیەوێت کەسایەتی ژن بپارێزرێت و ببێە مرۆڤێکی جدی و بەرهەمدار” . دوای شۆڕش بانگەوازی سەپاندنی حیجاب بە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە بە سەرکردایەتی کۆمەڵێک ژن لە باکوور و ناوەند و ڕۆژئاوای تاران بۆ ڕەتکردنەوەی حیجابی بەزۆر[9]. بەپێی لێكۆڵینەوەیەك کە لەلایەن محەممەد ئەلسەید ئەلسەیاد و ڕوبەی بەلەوی ئەنجامدراوە، دژایەتیەکی فراوان دەستی پیکرد و پیاوانی ئایینی تووشی سەرسوڕمان كرد، بۆیە بۆ ماوەیەكی كاتی بڕیارەكەیان كشاندەوە، بۆ فەرمانگە و باڵەخانە حكومییەكان، ڕیكلام لە فەرمانگە جیاوازەكانی حكومەت دانرا، خزمەتگوزاری و فرۆشگاکان کە چوونە ژوورەوەی ژنان قەدەغە دەکەن، دواتر بەسەر خوێندکاری کچدا سەپێندرا. لە کۆتاییدا، بە تایبەتی لە ساڵی 1983دا، حیجاب بەسەر هەموو ژناندا سەپێندرا جا موسڵمان بێ یان غەیرە موسڵمان لە سەرووی 9 ساڵییەوە، بۆیە دەسەڵات یاسایەکی دەرکرد کە داوا دەکات حیجاب لەسەر هەموو ژنان ببەسترێت، پاشان ئەم پرسە بە یاسایی کرا، سزاش بۆ ئەو کەسانەی دیاریکرا کە حیجاب ناپۆشن[10]. لە مانگی ئازاری ساڵی 1979 ڕۆژنامەی كەیهان چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ “حجت الاسلام اشراقی” زاوای خومەینی ئەنجامدا و تیایدا دەڵێت: “دەبێت ڕەچاوی حیجاب بكرێت و بەكارهێنانی بەپێی شەریعەتی ئیسلامی، هەروەها هەموو ئەندامەکانی ئافرەت دەبێت داپۆشراو بێت”. “بەپێی وتەی خومەینی، پێویستە حیجابی ئیسلامیی لەلایەن ژنانەوە لە هەموو وڵاتدا جێبەجێ بکرێت. سەبارەت بە کەمینە ئایینییەکان، خومەینی هەمیشە پێیوابووە کە پێویستە لە هەموو ڕوویەکەوە ڕێز لەم کەمینانە بگیرێت و هیچ شتێک باشتر نییە ئەگەر ژنان لە کەمینە ئایینییەکان حیجابی ئیسلامیی لەبەر بکەن” . ههروهها ئایهتوڵڵا تاڵهقانی لە دیمانەیەکدا باسی فهزیلهتهكانی حیجاب و پێویستییهكهی بۆ كۆمهڵگە كردووه، بهڵام ئهو ڕهتیكردهوه ئیجباری بێت. پاشان پرسەکە بەرەو گۆشەنیگاکانی تر ڕۆیشت کاتێک لە شەقام و بازاڕەکان دەستکرا بە هێرشکردنە سەر ژنانی بێ حیجاب[11]. دوای چەندین جار ئاگاداری لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگەکانی دەوڵەت، سەرەتا کرێکارانی ژن بوون کە پابەندبوونیان بە حیجاب ڕاگەیاند کە هێشتا بە یاسا ڕێکنەخرابوو، تا ساڵی 1981 کە یاسای دامەزراندن لە فەرمانگە و دامەزراوە فەرمییەکان دەرکرا و ئەوە جێگیرکرا کە دەبێت ژنان پابەندی پۆشینی حیجاب بن. حەسەن ڕوحانی لە بەرگی یەکەمی بیرەوەرییەکانیدا باس لە مشتومڕەکانی حیجاب لە هێزە چەکدارەکاندا دەکات و، دەڵێت کە ئەو یەکێک بووە لە پەرەپێدەرانی پرسی حیجابی ناچاری . ئەنجوومەنی شورا تا ساڵی 1983 هیچ یاسایەکی تایبەت دەربارەی حیجاب دەرنەکرابوو، لەو کاتەدا یەکەم یاسای تایبەت بە جلوبەرگی ژنانی لە ئێران پەسەند کرد، ماددەی (102) لە یاسای پەسەندکراودا هاتووە: ئەو ژنانەی لە شوێنە گشتییەکان و شەقامەکان بەبێ حیجاب دەسوڕێنەوە سزای یاسای دەدرێن. لەسەر بنەمای ئەم یاسایە، ژنان لە کۆماری ئیسلامییدا جا ئێرانی یان نائێرانی، مسوڵمان یان غەیرە موسڵمان بێت لە شوێنی گشتی و شەقامەکاندا حیجابی ئیسلامییان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت و هەر شوێنێکیش پابەندی ئەم بڕیارە نەبێت، ئەوا ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە. یاسای سزادانی ئیسلامی کە لە ساڵی 1996 پەسەند کرا، گرنگترین یاسا بوو کە نەپۆشینی حیجابی وەک تاوانێک سەیر دەکرد و لە مادەی (638)دا دەڵێت؛ هەر کەسێک پابەندی ئەم یاسایە نەبێت بە زیندانیکردن لە 10 ڕۆژەوە تا دوو مانگ سزا دەدرێت، یان 74 شەق. ڕوونکردنەوەی ئەم مادەیە لە دەقی مادەی (١٠٢)ی یاسای سزادان کە لە ساڵی ١٩٨٣ پەسەند کراوە، هاتووە کە دەڵێت“ ئەو ژنانەی کە بەبێ پەردەی یاسایی لەبەردەم خەڵکدا دەردەکەون، سزای زیندانیکردنیان لە ١٠ ڕۆژەوە تا دوو مانگ، یان غەرامەکردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت لە 50 بۆ 500 هەزار ڕیال[12]. تەحەددیاتی بەردەم پرسی حیجاب لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لهگهڵ دهیهی دووهمی ژیانی كۆماری ئیسلامییدا شاهیدی ئاڵەنگارییهكان بوو كه دوای ڕێككهوتنی ڕاگرتنی شهڕ لهگهڵ عێراق هاتبوونه ئاراوه. لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی ئاوەدانکردنەوەدا، ڕوون بوو کە دروشمە شۆڕشگێڕەکان دەستیان کرد بە دوورکەوتنەوە و تەحەدای نوێ دەستیان کرد بە سەرهەڵدان، گرنگترینیان بریتیبوون لە ئایین . ئەم تەحەدایە پەیوەندی بە فەزای ئایین لە ژیانی تایبەتی تاکەکاندا هەیە و ڕۆڵی لە کایەی گشتی و بەڕێوەبردنی سیستەمی کۆمەڵایەتیدا . ئەو بۆچوونەی کە لەسەر بنەمای پێدانی فەزای فراوانی ئایین دامەزراوە، دەڵێت مرۆڤ لە هەموو بوارەکانی ژیانی شەخسی و کۆمەڵایەتی خۆیدا، لە خۆراک، جل و بەرگ، خەوتن و جووڵە، تا دەگاتە تەلارسازی، سیاسەت، پێکهێنانی حکومەت، دانانی کارمەند، و ئیدارەی دەوڵەت…هتد، دەبێت پابەند بێت بە فێرکارییە ئایینییەکان و ملکەچی بڕگەکانی بڕیارەکان بێت کە پەیوەست بەم پرسە، لە کاتێکدا دەبینیت ڕوانگەی پێچەوانە ئەوەیە کە ژیانی مرۆڤ بەسەر دوو بەشدا دابەش دەبێت؛ جیهان و قیامەت، مرۆڤ پەنا بۆ ئایین دەبات سەبارەت بە بابەتی قیامەت، بەڵام ئەو بەشەی دیکە کەپەیوەستە بە کاروباری دونیا ئەوا خۆی بەو شێوەیە بەڕێوەدەبات کە بە گونجاو دەزانێت[13]. ئەم تەحەدایە پەیوەست بوو بە تەحەدایەکی دیکەوە، بە ڕوونی و بەپەلە، کە لە پەیوەندی نێوان ئیسلام و دیموکراسیدا نوێنەرایەتی دەکرا، کە ڕووبەرێکی بەرفراوانی مشتومڕی فیکری ئێرانی داگیرکردبوو . لەژێر ناونیشانی نوێبوونەوەی ئاییندا، ژمارەیەک تیۆریست هەوڵیاندا پەیوەندیی ئیسلام بە دیموکراسییەوە ڕوون بکەنەوە و ڕوون بوو کە پێشنیارەکانیان پێچەوانەی خوێندنەوەی فیقهی تەقلیدییە بۆ ئەو پرسە. دەیەی دووهەمی کۆماری ئیسلامیی شاهیدی زۆر گەڵاڵەی تایبەت بە ئایین و ئازادی، ئایین و دیموکراسی بوو، ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانیش لەسەر ئەو پرسانە بەردەوام مشتومڕیان بڵاودەکردەوە. باسەکە تەنها لە سەردێڕە فراوانەکانی ئەو پرسەدا قەتیس نەبوو، بەڵکو چەندین سەردێڕی لاوەکیش لەخۆ گرتبوو کە پەیوەندییان بە مافی تاک، مافی ژنان، مافی هاووڵاتیبوون و یەکسانییەوە هەبوو، لە ساڵی ١٩٩٦ەوە بزوتنەوە هزرییەکان دەستیان کرد بە تاوتوێکردنی ئەو پرسانە. هەندێک لە لایەنگرانی دیموکراسی هەوڵیاندا لەگەڵ ئیسلامدا تێکەڵی بکەن، بەڵام بە سەرکەوتنی ڕیفۆرمخوازان، ئەو دروشمانەی کە پەیوەندییان بە هاووڵاتیبوون و کۆمەڵگەی مەدەنی و مافی ژنانەوە هەبووە کە لەلایەن محەممەد خاتەمیەوە دەستیپێکردبوو ناوبانگێکی بەربڵاویان بەدەستهێنا و سنووری گۆشەنیگای فیکرییان تێپەڕاند بۆ بڵاوبوونەوە لە کۆمەڵگەدا، ئێران شاهیدی سەرهەڵدانی بزووتنەوەیەکی کۆمەڵگەی مەدەنی نائایدۆلۆژی بوو، کە ئاڵەنگارییەکان قووڵتر دەکەنەوە[14]. پێشهاتەکانی پێشوو دۆخێکی پرسیاریان لەبارەی هەموو ڕوانگە ئایینییەکانەوە وروژاند کە دژایەتی مافەکانی تاک دەکەن، دەنگەکان بەرزبوونەوە و داوای دووبارە پێداچوونەوەی ڕیشەیی لە بنەما ئایینییەکانیان دەکرد کە پەیوەندییان بە لادان، بەردبارانکردن، بڕگەکانی میرات، پارەی خوێن، پەردەپۆشکردن، پابەندبوون و ململانێی لەگەڵ مافدا هەبوو بۆ هەڵبژاردنی ئازاد، کایەی گشتی و تایبەت، سەپاندنی پەردەپۆش و شێوازی ژیان[15]. ڕوانگەی سینەمای ئێرانی بۆ پرسی حیجاب پرسی ژن و حیجاب لە ئێران تەنیا پرسێکی مەدەنی یان مەزهەبی نییە، بەڵکو بەردی بناغەی یەکێک لە تووندترین ململانێ کۆمەڵایەتییەکانە، بەو پێیەی کاریگەرییەکی چارەنووسساز لە مێژووی کۆماری ئیسلامییدا بەجێهێشتووە و ڕەنگدانەوەی هەبووە لەسەر چەندین بواردا، سینەماش یەکێک بوو لەو گرنگترین بوارانە. پێش شۆڕش، “چاکسازییە نوێیەکان” بە سەرۆکایەتی شا محەممەد ڕەزا پەهلەوی، کاریگەریی خۆیان بە سەر پرسەکانی سینەمای ئێران و وێنەی ژنانی تیایدا سەپاند و دابەشبوونێکی چینایەتی ڕوونی بە حیجاب بەخشی و فیلمەکانیش ژنانی ئەرستۆکراسی (باکور)یان نیشاندەدا بەبێ حیجاب. لە بەشی باشووری وڵاتیش دۆخەکە جیاواز بوو. تەنانەت ئەگەر پێچەوانەکەی ڕووبدات و ژنێک لە باشووری وڵاتەوە بچێتە باکوور، ئەوا چادۆرەکەی دادەنێت و بە جلی جیاوازەوە دەردەکەوێت [16]. سینەمای ئێرانی دابەشکراوە بۆ پێنج قۆناغ بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لە نێوان ١٩٣٠ بۆ قۆناغی دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئەنجامدراوە: قۆناغی یەکەم (١٩٣٠-١٩٣٨): بەکارهێنانی ژنان بۆ ناساندنی حیجاب لە فیلمەکاندا. قۆناغی دووەم (١٩٤٨-١٩٦٠): ڕۆڵی ژنان زیاتر گۆرانی ووتن بوون لە کافێ و یانە شەوانەکاندا (گۆرانیبێژ، پاککەرەوە، خزمەتکار و سەماکار). قۆناغی سێیەم (١٩٦١-١٩٧٠): ڕۆڵی ژنان لە نێو فیلمەکان لەشفرۆش و ژنانی شەوانە و کچانی سەر شەقام و کۆمەڵگەی دز و قاچاخچی و گوندنشین بوون . قۆناغی چوارەم (١٩٧١-١٩٧٩): شەپۆلێکی نوێ لە سینەمادا دەرکەوت کە تێیدا ژنان دامەزران و وەک بیانوویەک بۆ شەڕی پاڵەوانی فیلمەکە لەگەڵ کەسی دوژمنکار بەکاردەهێنران. ئەم فیلمانە ژنانی ئێرانی ستەملێکراو و بێ دەسەڵات نیشان دەدەن. قۆناغی پێنجەم (١٩٨٠-١٩٩٧): کەمبوونەوەی بەرچاو لە ژمارەی ئەو کارمەندە ژنانەی کە لە فیلمەکاندا وێنا کراون، هەروەها تێبینی ئەوە دەکرێت کە ژنانی بێبەشی کۆمەڵایەتی (سەماکار، گۆرانیبێژ) لە بەشداریکردن لە فیلمەکاندا بێبەشن. تێزەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ کۆتایی هاتنی جەنگ و دەستپێکردنی سینەمای نیمچە واقیعی نوێ لە ئێراندا، سینەما لە واقیعدا ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی ژنان بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵەکانیان لە فیلمەکاندا بە بەراورد بە ڕۆڵی پیاوان بە پەراوێزیی مایەوە. و سەپاندنی حیجابی ئیجباری کاریگەری لەسەر بوونی ژنان لە سینەما هەبوو بۆ ئەو ڕۆڵانەی کە دەیگێڕن . پرسی پۆشینی حیجاب تا ئێستاش یەکێکە لەو پرسە کێشەدارانەی کە ڕووبەڕووی سینەمای ئێران دەبێتەوە و زۆرێک پێیان وایە کە لە زۆر حاڵەتدا وا دەکات کە ناڕاستەقینە بێت، بۆ نموونە وێناکردنی ژن بە حیجابەوە لە کاتی ناو ماڵەکەیدا، یان لە جێگاکەیدا[17]. گەورەترین کێشە بۆ سینەماکاران وێناکردنی ژنان بوو لە ماڵەوە بە حیجاب، گۆڤارێکی وەرزیی تایبەتمەند لەبواری سینەما لەگەڵ ژمارەیەک زانای ئایینی باسی لێوە کردووە، وەک: موحسین كەدیوەر، محەمەد تەقی فادل میبدی، ئایەتوڵڵا یوسف سنەیی، کە دەڵێت کە دروستە “ئافرەتی ئێران بەبێ پەردە دەربکەوێت لە سینەمادا” . هەندێک لە دەرهێنەرانی بواری سینەما لە ئێران هەوڵیاندا لە ڕێگەی بەکارهێنانی ماکیاژ و کڵاو کێشەکە چارەسەر بکەن، بەڵام ئەو ڕێکارانە کاریان نەکرد و وەزارەتی ئیرشادی ڕازی نەبوو لەسەر بابەتی ڕێگەپێدان و نمایشکردنی فیلمی سینەمایی بەو جۆرەی کە نەگونجێت لەگەڵ بنەماکانی یاسا بەرکارەکان. لە شیکارییەکدا بۆ ناوەڕۆکی ئەو فیلمانەی کە لەلایەن دەرهێنەرانی ژنی ئێرانی لە نێوان ساڵانی 1980 بۆ 2008 پێشکەش کراون ، لێکۆڵینەوەکە پێنج لە گرنگترین دەرهێنەرانی ئێرانی لەخۆ گرتبوو، ئەوانیش: بۆران دێرەخشەندە، ڕەخشان بەنی ئێتەمەد، تەهمینە میلانی، مونیجە حکمەت و مانیای ئەکبەری. ئەنجامەکان لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە کە 64%ی کارەکتەرە ژنەکانی فیلمەکان مانتۆ-جلێکی شێوە چاکەتیان لەبەرکردووە، 19%یان “چادۆر”یان لەبەرکردووە، لەکاتێکدا 11%یان “مانتۆ” و “چادۆر”یان پێکەوە لەبەرکردووە، 5%یان حیجابیان لەسەر نەبووە. دەرهێنەر بەنی ئێتەمەد، هەوڵیدا جۆرێک لە یەکسانی لە جل و بەرگی ئەو کارەکتەرانەدا دروست بکات کە وێنایان دەکات، ناوبراو پێیوابوو کە ژنانی ئایینی و هەروەها عەلمانی بەشێکی سرووشتی کۆمەڵگەی ئێرانن و دەبێت بە شێوەیەکی ئەرێنی تیشک بخرێتە سەریان. زۆربەی کات پاڵەوانی فیلمەکان جلی مۆدێرن لەبەر دەکەن و بەشێک لە قژیان ئاشکرا دەکەن کە بە شاڵێکی ڕەنگاوڕەنگ داپۆشراون، بەڵام لە بۆنە ئایینییەکاندا بە چادۆرێکەوە دەردەکەون، ڕەخنەگر حەمید ڕەزا سەدر پێیوایە دەرهێنەرە ژنەکانی ئێران پێیان باشتر نییە وێناکردنی ژنێکی گەنج بە پۆشینی “چادۆر” و پێشکەشکردنی ئەو ژنە گەنجەی ئێرانی بە شێوەیەکی مۆدێرنتر. سینەما هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم شێوازە لە جل و بەرگ یان ئەم جۆرە حیجابە بوو، بەڵام لە بەرامبەردا کاریگەری لەسەر ئەو گۆڕانکارییە بوو کە کۆمەڵگە بە تایبەت لە نێو گروپی گەنجاندا[18]. حیجاب لە نێوان زۆرداری لەڕادەبەدەر و پەرەسەندنی ڕەتکردنەوە دوو خولی سەرۆکایەتی ئەحمەدی نژاد (٢٠٠٥-٢٠١٣) بۆ تاوتوێکردنی زۆر بابەتی گرنگی پەیوەست بە ژنانی ئێران گونجاوە، وەک پرسی حیجاب، لەشفرۆشی، ئازادییە کەسییەکان، بەشداریی سیاسی و چەندین بابەتی دیکە. ئهگهرچی ئهم پرسانه لە ساڵی ١٩٧٩له سهرهتای دامهزراندنی كۆماری ئیسلامییهوه، تهنانهت پێش كۆماری ئیسلامییش بەدیکراوە، بهڵام له سهردهمی ئهحمهدی نەژاددا بهشێكی زۆری مشتومڕی لەخۆگرت و وایكرد وهك كێشه و پرسیاری سهخت و ئاڵەنگاری دەربکەون. لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەحمەدی نەژاد بۆ خولی نۆیەمی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠٠٥، لە سەرەتای سەرۆکایەتییەکەیدا، بەڵێنی دا کە ڕێز لە ژیانی تایبەتی خەڵک بگرێت و ڕێگە نەدات ئاسایش بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان لە جل و بەرگی گەنجانی ژن و پیاودا بکات، بەڵکو هەوڵیدا گۆڕانکارییەک بهێنێتە ئاراوە لە ڕێگەدان بە ژنان بۆ چوونە ناو یاریگاکان، و بۆ چالاککردنی وەرزشی ژنان، کە بە هێرشێکی توندی بوویەوە لەلایەن پیاوانی ئایینی، بە سەرۆکایەتی ئیمامی هەینی مەشهەد، ئایەتوڵڵا عەلەمولهودا و ژمارەیەک دیکە لە پیاوانی ئایینی . ڕۆژنامەکان لە زاری ڕەزا ئەکرەمی ئەندامی ئەنجومەنی شورای کۆمەڵەی ئایینیەوە ڕایانگەیاندووە: “من لە هیچ بارودۆخێکدا ڕێگە نادەم ژنان بچنە ناو یاریگاکانەوە، تەنانەت ئەگەر تۆپی پێی ئێرانیش لەسەر ئاستی جیهانی بایکۆتی بکرێت”. ئەکرەمی بۆ بەرگریکردن لە ڕوانگەی خۆی نموونەیەکی هێنایەوە کە تیایدا وتی: کاتێک ڕۆژئاوا مۆڵەتی هاوسەرگیری بە ڕاهیبەکان دەدات، ئێمە مۆڵەت بە ژنانی خۆمان دەدەین بچنە ناو یاریگاکانەوە، وەک چۆن ئیسلام قەدەغە دەکات پیاوان سەیری ژنان بکەن لەکاتێکدا بەشە تایبەتەکانیان هەیە ئاشکرا کراوە. . ئەحمەدی نەژاد لەسەرەتای سەرۆکایەتییەکەیدا بڕیارێکی دەرکرد بۆ دروستکردنی شوێنی تایبەت لە یاریگاکان بۆ ئەوەی ژنان بتوانن ئامادەبن، بەڵام لەژێر فشارە ئایینییەکان بڕیارەکەی کشاندەوە. ئاماژە بەوەش کرا کە پێشێلکاریی هەندێک لە ئاماژەکان زیاد دەکات لەگەڵ فراوانبوونی بوونی ژنانی ئێران لە بواری وەرزشی نێودەوڵەتیدا[19]. دوای دوو ساڵ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتی، ئەحمەدی نەژاد خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێدا لەگەڵ ژنان و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا جێگیر دەکرد، کاتێک پۆلیس دەستی کرد بە جێبەجێکردنی “کەمپەینێک بۆ چارەسەرکردنی پەردەی خراپ”، بەیانێکی بلاوکردەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ژن و کچانەی پێشێلی پێوەر و بنەما ئایینییەکانی حیجابیان کردبوو. ئەم هەڵمەتە مشتومڕی بەرفراوانی لێکەوتەوە و بیروڕای دووبەرەکی لە نێوان لایەنگران و نەیاراندا دروستکرد، چونکە وتاربێژانی هەینی لە ژمارەیەک مزگەوتی پایتەختدا لایەنگری ڕێوشوێنە ئەمنییەکان بوون، هاوکات ڕیفۆرمخوازان دژایەتیی ڕاشکاوانەیان بۆ وەڵامدانەوەی هێزەکانی پۆلیس دەربڕی لە بەرامبەر ئەم پرسە. ژنانی ئێران خۆڕاگرییان بەرامبەر بە پۆلیسی ژن نیشان دەدا کاتێک یەک بە یەک لە شەقامەکان ڕووبەڕوویان دەبوونەوە، زۆرجار ژنانی پۆلیس هەستیان بە بچووکترین شەرمەزاری نەدەکرد لەم ڕووبەڕووبوونەوەیە و دەیانگوت: “ئێمە دەسەڵاتەکانمان بەکاردەهێنین کە لەلایەن یاسای تۆڵەسەندنەوەی ئیسلامییەوە پێمان دراوە”. مادەی (٦٣٨) بەڕوونی بەرپرسیارێتی پۆلیسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پێشێلکاریانەدا خستبووە ڕوو . لەگەڵ بەردەوامبوونی هەڵمەتەکە، ژنان نائومێدی خۆیان لە سەرۆک ئەحمەدی نەژاد دەربڕی، کە هەوڵیدا دژایەتییەک بۆ پلانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی تۆمار بکات، کە بریتییە لە “ڕووبەڕووبوونەوەی حیجابی خراپ، بەڵام بەرپرسانی ئاسایش ڕایگەیاند کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک کۆمار ئەرکەکاینان بەجێدەهێنن[20]. ئەم هەڵمەتە لە ماوەی دەیەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی مانگی حوزەیرانی 2009 وەستا، بەڵام دەوریەی پۆلیس چەند مانگێک دوای هەڵبژاردنەکان دەستی بە جێبەجێکردن کرد و لە سەردەمی حەسەن ڕوحانیدا بە ڕێژەیەکی تر و شێوازی جیاواز بەردەوام بوو. هێزە ئەمنییەکان هەندێکجار وێنەی ئەو ژنانەیان دەگرت کە بە تەواوی حیجابیان لەسەر نەبووە، یان “حیجابی خراپ”یان لەبەردا بوو، بۆ ئەوەی بتوانن لە دادگادا دەستگیریان بکەن و سزایان بدەن. هەروەها پۆلیسە گەڕۆکەکان پرسیاریان لەو گەنج و ژنانە دەکرد کە لەسەر شەقام یان لەناو ئۆتۆمبێل پێکەوە بوون، ئایا هاوسەرگیریان کردووە، هەروەها پرسیاریان لە سرووشتی ئەو پەیوەندییە کردووە کە پاساو بۆ بوونیان بەیەکەوە دەهێنێتەوە. ئەمەش لەگەڵ توندکردنەوەی کۆنترۆڵی جلوبەرگ لە دەرگای زانکۆکاندا بوو، بەو پێیەی ڕەنگی ڕەش، قاوەیی یان خۆڵەمێشی سەپێندرا، هەروەها لە نێو گەنجان قەدەغە کرا کە کراسی قۆڵ کورت یان تەسک لەبەر بکەن. لە ساڵی ٢٠٠٩دا دادگای باڵای دەوڵەت سکاڵایەکی ڕەتکردەوە کە لەلایەن ٤٠ پارێزەرەوە لە دژی هێزەکانی ئاسایشی گشتی تۆمارکرابوون بەهۆی ئەنجامدانی ئەو هەڵمەتە کە ئەوان بە نایاساییان زانیوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە نابێت هێزە ئەمنییەکان لەو دەسەڵاتانە زیاتر بن کە پێیان دراوە. دەسەڵاتی دادوەری پشتگیری لەوە کرد، و پێیوابوو کە ئاسایش مافی یاسایی هەیە ئەو ژنانەی کە “حیجابی خراپ” لەبەر دەکەن، پێویستە بیریان بخاتەوە، بەڵام مافی دەستگیرکردنی نییە. مادەی (٦٣٨) لە ” یاسای سزای ئیسلامی” باس لەوە دەکات کە ژنێک پابەند نەبێت بە یاساکانی حیجاب لەبەردەم خەڵکدا، سزای زیندانیکردنە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ، یان غەرامەکردن لە نێوان ٥٠ بۆ ٥٠٠ دۆلار[21] . کەمپینەکە ئەحمەدی نەژادی خستە بەردەم شەرمەزارییەکی زۆرەوە لەبەردەم ژنانی ئێراندا، وایکرد خۆی بە ناچاری دووپات بکاتەوە کە ڕەتکردنەوەی تووندی خۆی لە چاودێری و دەستگیرکردنی ژنان و ژنانی گەنجی بێ شوو بە بیانووی “هەڵە لەبەرکردنی پەردە”، بە نایاسایی هەژمارکرد. هەرچەندە ڕەخنەکانی بەرەو ڕووی شەپۆلێکی تووڕەیی پیاوانی ئایینی و پەرلەمانتاران بووەوە، کە بە پێشێلکردنی شەریعەت و دەستووری کۆماری ئیسلامییان لە قەڵەمدا، بەڵام لە هەمانکاتدا ڕەنگدانەوەی نیگەرانی ئەحمەدی نەژاد بوو سەبارەت بەو کاریگەرییە نەرێنیانەی کە ڕەنگە هەڵمەتەکە لەسەری هەبێت پێگەی سیاسی و پێگەی لەناو کۆمەڵگەی ئێراندا، ئەمەش تۆمەتی دووفاقیی لە گوتارەکەیدا بەرامبەر بە ژنان ڕەت نەکردەوە، جیاوازییەکەی ڕوونە لە نێوان ئەوەی کە دەیگوت و ئەوەی کە جێبەجێکرا[22]. ٧- ناڕەزایی لە دژی پێشێلکردنی پیرۆزیی “نیقابی ڕەش” لە مانگی ئابی 2011دا، ڕۆژنامەی “ئێران” پاشکۆیەکی تایبەتی بە ناوی “خاتوون 1” بڵاوکردەوە ، کە باس لە پرسی حیجاب بە ڕەهەندە جیاوازەکانی دەکرد، لە هەمانکاتدا هەوڵی بەرەوپێشبردنی شێوازێکی حیجابی بە ڕەنگ و دیزاینی جیاواز دەدا. بەڵام چاوپێکەوتنێکی مێهدی کەلهور، ڕاوێژکاری پێشووی ئەحمەدی نەژاد، ناڕەزایی بەرفراوانی لە ئێران لێکەوتەوە، کە بووە هۆی کۆکردنەوەی ژمارەکانی پاشکۆکە لە بازاڕ و قەدەغەکردنی دابەشکردنی. کەلهوڕ “نیقابی ڕەش”ی بە نەریتێک بۆ جلوبەرگی ژنان لە “یانە شەوانەکانی ئەوروپی” دەزانی و لە سەردەمی نەسیرەدین شادا هێمای لووتبەرزی دەخرایە ناو جلی ژنانی ئێرانەوە، کە دوای خۆی ئەمەی هێنایە ئێران سەردانی ئەوروپا کرد، لەوێ ژنانی لە یانە شەوانەکاندا بینی کە ڕەشیان لەبەردا بوو، و وتی: “نیقابی ڕەش خراپترین جۆری حیجابە بۆ ژن” . هەروەها لە پاشکۆکەدا ڕەخنەیەک لە شێوازی مامەڵەی پۆلیس لەگەڵ ژنان لە شەقامەکاندا گیراوە بەهۆی باڵاپۆشەوە. ئەم شەپۆلە توڕەییە لە شێوەی بەیاننامە و لێدوان و بەدواداچوونەکاندا هات کە لەلایەن پیاوانی ئایینی و بەرپرسان و پەڕلەمانتاران و ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانەوە بڵاوکرایەوە، جگە لە دەزگای بەسیج و سوپای پاسداران، بەو پێیەی ئەم لێدوانانە بە سووکایەتییەکی بەرگە نەگیراو بە کۆمەڵگەی ئیسلامی دادەنرا. ڕۆژنامەی “ئێران” بە پەرەپێدانی بیرۆکەی لادان تۆمەتبار کرا و ١٩٢ نوێنەر داوای ئەوەیان کرد کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی ئەم پاشکۆیە دەبێت سزا بدرێت . داواکاری گشتی لە تاران ڕۆژانەمەکەی تۆمەتباری کرد بە پێشێلکردنی نیقاب و پلانی پاراستنی حیجاب، برەودان بە بێ ئەخلاقی و سوکایەتیکردن بە نەریت و ئەخلاقی گشتی[23]. لەگەڵ ڕوحانی: ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە لابردنی حیجاب کێشەی حیجابی ناچاری بە کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتی ئەحمەدی نەژاد کۆتایی نەهات، بەڵکو پەیوەندییان بە حەسەن ڕوحانیەوە کرد و ئەو ناڕەزایەتییانەی ژنان بەرەوڕوو بوون کە نوێنەرایەتی لە ژنان لە شوێنە گشتییەکاندا حیجابیان لابرد، وەک سەرپێچییەک لە بەرامبەر پۆلیس. بە پێی ئاماری ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی سەر بە سەرۆكایەتی كۆمار، دژایەتی جەماوەری بۆ حیجابی ناچاری و دەستێوەردانی حكومەت لەم بوارەدا لە هەڵكشاندایە. هەندێک لە ڕاپرسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێژەی دژایەتیکردنی حیجابی ناچاری لە ئێراندا تا ٨٠% بەرز بۆتەوە. لە شوباتی ٢٠١٨دا، ناوەندێکی لێکۆڵینەوە ڕاپۆرتێکی وردی سەبارەت بە سیمپۆزیۆمێکی تایبەتمەند کە لە ساڵی ٢٠١٤ بەڕێوەچوو، بڵاوکردەوە، کە تێیدا کێشەی سیاسەتەکانی جێبەجێکراو لە بواری حیجاب لە ئێراندا” خرایەڕوو. ئەم ڕاپۆرتە لە چوارچێوەی بیست لاپەڕەدا باس لەوە دەکات کە دیاردەی خراپی حیجاب و لێکەوتەکانی یەکێکە لە گەرمترین مشتومڕەکان دەربارەی پرسە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکان کە ڕووبەڕووی کۆماری ئیسلامیی بووەتەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا پوختەیەکی لە ڕاپرسییەک لەخۆ گرتبوو کە عەلی ئەسەدی لە ساڵی ١٩٧٥دا، واتە تەنیا چوار ساڵ پێش شۆڕشی ئیسلامیی (١٩٧٩) ئەنجامی دابوو. ئەنجامەکانی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە سێ لەسەر چواری دانیشتووان (٧٥%) پێیان باشە هاوسەرەکانیان حیجاب بپۆشن، هەروەها ٧٪ هاوسەرەکانیان حیجاب نەپۆشن. بەڵام ئەنجامی ڕاپرسییەک کە لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامدراوە دەریخستووە کە ٥٠٪ی بەشداربووان پێیانوایە کە حیجاب پرسێکی شەخسییە کە نابێت حکومەت دەستوەردانی تێدا بکات. ههروهها ئەمەش ئاماژهیه بۆ زیادبوونی ڕێژهی ئهوانهی نەیاری بە زۆرەملێکردنی حیجابن. بەپێی دوایین ئاماری فەرمی کە ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی ئێران لە مانگی ئابی 2018دا بڵاوی کردووەتەوە، 60-70%ی ژنانی ئێران “حیجابی نەریتی” لەبەر دەکەن، لە کاتێکدا کە 10-15% ئەوانەی حیجابی نەریتی لەبەر دەکەن بە “قبوڵنەکراو و خراپ” دادەنرێت، هەروەها بە سووکایەتیکردن بە دابونەریتی گشتی دادەنرێت، کە تێیدا ژنان بەشێکی زۆری قژیان ئاشکرا دەکەن، جلی تەسک یان ناشایستە لەبەر دەکەن، و جوانکاری سەرنجڕاکێش پەیڕەو دەکەن. ناوەندەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا دووپاتی دەکاتەوە کە 30-40%ی ژنانی ئێران پابەندن بە حیجابی شەریعەتەوە کە بە باشترین پلەی نیقاب لە نێو زانایانی شیعە لە ئێران دادەنرێت[24]. لەئێستادا ژنان لە ئێران بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە لابردنی باڵاپۆش ڕووبەڕووی سزای زیندانی درێژخایەن دەبنەوە کە تەنانەت لەناو خودی بزووتنەوەی بناژۆخوازیشدا شەپۆلێکی ڕەخنەیی لێکەوتۆتەوە. لە دیبەیتێکی تەلەفزیۆنیدا، بەڕێوەبەری پێشووی ڕۆژنامەی کەیهان، مێهدی نەسیری، ڕەخنەی لە هەڵمەتی سەرکوتکردنی ژنان دەگرێت و پێیوایە ڕێوشوێنەکانی حکومەت حیجابی لاواز کردووە. نەسیری لە وتووێژەکەیدا ڕوونی کردەوە، بە پێی ئامارە بڵاونەکراوەکانی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی، ٧٠٪ی کۆمەڵگەی ئێران دژایەتی ئەو حیجابی ئیجباری دەکەن، ڕەخنە لە بەکارنەهێنانی “دامەزراوەیەکی بێلایەن” دەگرێت بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسییەک. لە وتارەکەیدا بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ئێران دوای ٤٠ ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕش، ڕووبەڕووی لاوازییەک لە حیجاب و “مەیلی لەبەرنەکردنی” بووەتەوە[25]. لەدواین ناڕەزایەتییە بەرفروانە بێ وێنەکانی چەند مانگی ڕابردووی ئێران کە لە دەرئەنجامی کوشتنی کچێک بەناوی “ژینا ئەمینی” سەریهەڵدا، دوای ئەوەی ئەو لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی تاران لەبەرامبەر شکاندنی پیرۆزی و نەپۆشینی تەواوی نیقاب تۆمەتبار کرابوو. ئەم ڕووداوە لە مێژووی چل دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییدا ڕووداوێکی بێ وێنەیە، چونکە هەموو ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانە جۆراجۆرەکانی ڕابردوو دەربارەی پرسی حیجاب بە قەد ئێستا نەیتوانیوە بەردەوام بێت و کاریگەری دروست بکات. بەشێک لە لێکۆڵەر و چاودێران پێیانوایە ئەم ناڕەزایەتیانەی ئەمجارە دوور نییە حکومەت و دەسەڵاتی سیاسی شکست پێ بێنێت. لەبەرئەوەی، ئەمە یەکەمین جارە لە مێژووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، واتە لە دوای ساڵی ١٩٧٩، ناڕەزاییەکان بەم جۆرە توند و ڕادیکاڵانە بن، کە بەئاشکرا داوای لەبەریەک هەڵوەشانەوەی تەواوی سیستەمەكە بکرێت، ئەمە خۆی لە خۆیدا گەورەترین گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتییە لە دەروون و زیهنیەت و بوێریی دەنگە ناڕازییەکان. لە دەستپێكدا دروشمەکان و خواستەکان جیاواز و جۆراوجۆر بوون، بۆ نموونە، بەشێک لە دروشمەکان پەیوەندییان بە ناڕەزایی لە بەرامبەر حیجاب هەبوو، بەشێکی دیكە پەیوەست بە ناڕەزایی دەربڕین لە دژی پۆلیسی ئەخلاقی و بەشێکی دیكەیش پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان هەبوو بە خودی کۆماری ئیسلامیی، کە خۆی لە ناڕازیبوونی خەڵک دەبینییەوە، لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی، کە دەسەڵات پەیڕەوی دەکات. ئێستا و لەدوای تێپەڕبوونی زیاتر لە شەست ڕۆژ بەسەر بارودۆخەکە، ئەوە بەدی دەکرێت، کە دروشمەکان یەک خراون و لە چوارچێوەی داواکاریدا داوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامیی دەکەن، هێشتا دەرنەكەوتووە ئەم دروشمە دەتوانێت کاریگەریی گەورە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا دروست بکات یان نا. ئەم یەکگرتنە ئۆرگانیکە نموونەی گۆڕانکارییەکی جۆرییە لە شەپۆلە ناڕەزاییەکانی چل ساڵی ڕابردوو لە ئێران، ئەمەش دەرەنجامی ئەو سیاسەتانەیە کە دەسەڵات خۆی پێوە گرتوون و دەستبەرداریان نابێت، چونکە ئەڵقەی پەیوەندیی نێوان دەسەڵات و هاووڵاتی كێشەی تیایە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دەسەڵات نەتوانێت پەیامی خۆی بگەیەنێتە خەڵک و متمانە دروست بکاتەوە، بۆ ئەوەی داواکاری و خواستەکان لە ڕێگەی میکانیزمی گفتوگۆ، ڕێگەچارەی بۆ بدۆزرێتەوە.[26] ئەنجام تەمەنی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەچێتە پێنجەمین دەیەوە کەچی کۆمەڵێک پرس و کێشەی سەپێنراوی هەیە لەو سیاسەت و ڕەوتانەی کە لە دەیەی یەکەمی ژیانیدا حوکمڕانی بەدیکراون و تا ئێستاش بەردەوام جێگەی ناکۆکین. لەسەرەتای سەرکەوتنی شۆڕش خواستێکی توند هەبوو بۆ بە ئیسلامیکردنی هەموو لایەنەکانی ژیان، لەوانەش جل و بەرگی ژنان، لەم چوارچێوەیەشدا پرسی پۆشینی حیجابی ئیجباریی هاتۆتە ئاراوە و بۆتە بەشێک یاخود سیمبوڵی دەسەڵات، خاڵی دیاری گوتاری سیاسی کۆماری ئیسلامیی، بەم جۆرەش لە بازنەی فیقه و کولتوورەوە گواستراوەتەوە بۆ بازنەی مشتومڕە سیاسی و ململانییە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان. لەگەڵ گۆڕانکاری لە کۆمەڵە بەها و قەناعەتەکانی کۆمەڵگەی ئێراندا، گۆڕانکارییەکی گەورە کە لەلایەن زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکانەوە هاتە ئاراوە. لە کاتی ئێستادا لەلایەن زۆرێک لە پیاوانی ئایینی شیعە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران پێشنیار دەکرێت بابەتی حیجابی زۆرەملێ پێداچوونەوەی تێدا بکرێت، بەوەی ئەم ستایلەی ئێستا هیچ سوودێکی نییە بۆ کۆمەڵگەی ئێرانی. لە دیارترین ئەوانەی بانگەشەی ئەم دیدگایە دەکەن ئایەتوڵڵا محەممەد ئیسحاق فەیازە کە یەکێکە لە خوێندکارە دیارەکانی ئایەتوڵڵا خومەینی. لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەوتە جیاوازەکانی نێو کۆمەڵگە تا ئێستا حیجاب بە پرسێکی گرنگ دەزانن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی زۆر ڕوون بەدیدەکرێت کە دژایەتی پرسی حیجابی ناچاری دەکەن. خەمی پێدانی سیمایەکی ئیسلامی بە کۆمەڵگەی ئێران لەوانەش لە ڕێگەی حیجابی ناچارییەوە کە بەپێی یاسای سزادان ڕێکخراوە، ئێرانی خستۆتە نێو دووڕیانێکی قورس، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی دەنگی ناڕەزایی لەناو خودی پێکهاتەی دەسەڵاتدا بەرز بێتەوە لەگەڵ پێویستی گەڕان بەدوای چارەسەرێک بۆ ئەم چەقبەستووییە، کە ڕەنگە لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمێکی گشتیدا ئەم پرسە یەکلای بکرێتەوە، یانیش سەرەئەنجام ئەم پرسە ببێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە ستراکچەری دەسەڵاتی سیاسی. [1] – رسول جعفريان، ” الرسائل الحجابية: ستون عاما من السعي العلمي في مواجهة بدعة كشف الحجاب”. [2] – آیا کشف حجاب واقعا به خاطر تاثیر سفر ڕضا شاه به ترکیه بود؟” (هل كان كشف الحجاب حقا نتيجة تأثير سفر ڕضا شاه إلى تركيا؟)، موقع خبر انلاين، 17 دي 1398ش، (تاريخ الدخول: 10 تشرین الثاني 202٢): https://bit.ly/3nwcnCO. [3] – فەرانەک ئەلماسی، “پیجاب و ژانان لە ئێران”، ئاژانسی کوردپا، https://kurdpa.net/so/news (ڕۆژی سەردان ١٠/تشرینی دووەم ٢٠٢٢). [4]– (4) جعفريان، ڕسائل حجابيه، مرجع سابق. [5] – فهمي هويدي، إيران من الداخل، (القاهرة، مكتبة الشروق، 2014)، ص 246. [6] – اليز اناساریان، جنبش حقوق زنان در ایران (حركة حقوق المرأة في إيران)، ترجمة نوشین أحمدي خراساني، ط1 (تهران، نشر اختران، 1384ش)، ص 160. [7] – “الحجاب الإجباري ورؤية الإمام الخميني”، پرسمان، 27/1/1397ش، (تاريخ الدخول: ١١ /تشرین الثاني 202٢)، .https://bit.ly/2LaBb6l [8] – ڕوح الله خميني، صحیفه امام، (صحيفة الإمام) ، (تهران، مؤسسة تنظيم ونشر آثار الإمام الخميني، 1386ش) ، ج 6، ص 329. [9] – كيف أصبح الحجاب إجباريا في بداية الثورة”، دویچه وله فارسی، 8 فبراير/شباط 2009، (تاريخ الدخول: 10 يناير/كانون الثاني 2021)، https://bit.ly/3blTsYV. [10] – محمد السيد الصياد وربى البلوي، “الحجاب في إيران بين ثنائية الأيديولوجيا والسياسة”، ڕصانة، 22 أكتوبر/تشرين الأول 2020، (تاريخ الدخول: 10 يناير/كانون الثاني 2021)، https://bit.ly/3oubfRk. – [11] زاهیر محەمەدی، “هەموو شتێک لەبارەی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران”، وێبسایتی پەیسەر ٢٠٢١، (ڕۆژی سەردان ١٥/تشرینی دووەم ٢٠٢٢) https://www.peyserpress.com/detail/7256 [12]– فاطمة الصمادي، “جدل الحجاب في ايران بين الديني والسياسي”، مركز الجزيرة للدراسات 2021، (تاريخ الدخول: ١٥ /تشرین الثاني 202٢) https://studies.aljazeera.net/ar/article/4912 [13] – فاطمة الصمادي، التيارات السياسية في إيران، ط 2 (بيروت، المركز العربي للأبحاث ودراسة السياسات، 2019)، ص 67. [14] – فاطمة الصمادي، “المضامين النسوية في سينما المرأة الايرانية”، فصلية الايران والعرب، المجلد 8، العدد 26 (31 ديسمبر/كانون الأول 2011)، ص ص. 37-50، 14ص. [15] – عارف الزغول، ” المدارس الادبية في الايران”، فصلية إيران و العرب. مجلد 8، عدد 26 (كانون الأول 2011)، ص ص. 153-166، 14 [16] – الصمادي، مصدر سابق. [17] – فاطمة الصمادي، “الحليقات في السينما.. تحايل لمواجهة المحرمات”، الجزيرة الوثائقية، 12 نوفمبر/تشرين الثاني 2009، (تاريخ الدخول: ١٥/تشرین الثاني ٢٠٢٢)، .https://bit.ly/38z1cVD [18] – الصمادي، مصدر سابق. [19] – فاطمة الصمادي، “جدل الحجاب في ايران بين الديني والسياسي”، مصدر سابق. [20] – فاطمة الصمادي، “شرطة إيران تواصل مواجهة ‘الحجاب السيئ'”، الجزيرة نت، 25 أبريل/نيسان 2007، (تاريخ الدخول: 12 /تشرینن الثاني ٢٠٢٢)، https://bit.ly/3ozXnF6. [21] – الصمادي، التيارات السياسية في إيران، مصدر سابق. [22] – (رئيس الجمهورية ينتقد بعض المصادمات الأخيرة مع مرتدي “الحجاب السيئ)، وكالة ايسنا، Iranian Students News Agency ، (تاريخ الدخول: ١٨ /تشرین الثاني 2022)، .https://bit.ly/38CfSDC [23] – (“خاتون 1” موضوع جديد للخلاف بين الحكومة والأصوليين)، شرق، (العدد 1319، 23 مرداد 1390)، ص 2. [24] – قصة الحجاب في إيران … من إرث الشاه إلى شرطة العمائم”، الجزيرة نت، 13 يناير/كانون الثاني 2019، (تاريخ الدخول: ١٨ /تشرین الثاني 202٢)، https://bit.ly/3q2F8sr. [25] – فاطمة الصمادي، “جدل الحجاب في ايران بين الديني والسياسي”، مصدر سابق. [26] – تەحسین وسو عەبدوڵڵا، “گریمانەکانی داهاتووی بارودۆخی ئێران”، دەزگای میدیایی باسنیوس ٢٠٢٢، (ڕۆژی سەردان: ١٨/١١/٢٠٢٢) https://www.basnews.com/so/babat/781815 * ماستەر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
(درەو): بزوتنەوەی تالیبانی ئەفغانستان گەورەترین گرێبەستی دەرهێنانی نەوتی لەگەڵ كۆمپانیایەكی چینی ئیمزاكرد، بەپێی گرێبەستەكە ئەگەر كۆمپانیایەك لە یەك بڕگە لابدات، تالیبان دەتوانێت بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی گرێبەستەكەی هەڵوەشێنێتەوە، بەرپرسانی تالیبان پێشبینی دەكەن ئەم گرێبەستە پێداویستی ناوخۆی ئەفغانستان بۆ سوتەمەنی پڕبكاتەوە. یەكەم گرێبەستی تالیبان بەرپرسانی حكومەتی تالیبان لە ئەفغانستان لەگەڵ كۆمپانیایەكی چینیدا گرێبەستێكیان بۆ دەرهێنانی نەوت لە كێڵگەی نەوتی "ئامۆ دەریا" ئیمزا كرد. ئەم گرێبەستە لەلایەن (شەهابەدین دلاوەر) وەزیری كانزاكانی تالیبانو نوێنەری كۆمپانیای (نەوتو غازی ئاسیای ناوەڕاست لە شینجیانگ CPEIC) ئیمزا كرا، عەبدولغەنی برادەر جێگری سەرۆك وەزیرانی ئەفغانستانو وانگ یو باڵیۆزی چین لە كابول ئامادەبوون لە مەراسیمی ئیمزاكردنی گرێبەستەكەدا. مەراسیمی ئیمزاكردنی گرێبەستەكە بەشێوەیەكی راستەوخۆ لە ژمارەیەك لە میدیاكانی ناوخۆی ئەفغانستانو ئەو میدیایانەی كە سەربە بزوتنەوەی تالیبان بوون، پەخشكرا. وەزیری كانزاكانی ئەفغانستان رایگەیاند، بەپێی ئەم گرێبەستە لەڕووبەری (4 هەزارو 500) كیلۆمەتر چوارگۆشەی كێڵگەی "ئامۆ دەریا" كە دەكەوێتە ولایەتەكانی باكوری سەرپڵو جۆزجانو فاریاب لەلایەن ئەم كۆمپانیایەوە نەوت دەردەهێنرێت. بەپێی قسەی وەزیرەكەی تالیبان، پێشبینی دەكرێت دەرهێنانی نەوت لەم كێڵگەیە لە (200) تەنی رۆژانەوە بەرزببێتەوە بۆ (هەزار) تەنو دواتریش بۆ (20 هەزار) تەن. لەدوای گەڕانەوەو گرتنەوە دەستی حوكمڕانی لە ئەفغانستان، ئەمە یەكەمین گرێبەستی گەورەی حكومەتی تالیبانە. %20 بۆ 75%ی داهات پشكی تالیبانە ؟ دەوترێت كۆمپانیا چینییەكە لەماوەی ساڵێكدا بڕی (150 ملیۆن) دۆلار سەرمایەگوزاری دەكات لە كێڵگە نەوتەكەی ئەفغانستاندا، دواتر ئاستی سەرمایەگوزارییەكەی لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا بۆ بڕی (540 ملیۆن) دۆلار بەرزدەكاتەوە، كۆی گشتی ماوەی گرێبەستەكە دەگاتە (25 ساڵ). بەرپرسانی تالیبان دەڵێن" ئەمارەتی ئیسلامی بەرێژەی 20% هاوبەش دەبێت لەم گرێبەستەداو ئەم پشكە لە داهاتوودا بۆ رێژەی 75% بەرزدەبێتەوە". وەزیری كانزاكانی ئەفغانستان وتی" ئەم پرۆژەیە هەلی كار بۆ 3 هەزار هاوڵاتی ئەفغانی دەڕەخسێنێت"، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی حكومەتی تالیبانیش دەڵێ" بڕگەیەكی گرنگی ئەم گرێبەستە ئەوەیە ئەگەر كۆمپانیای ناوبراو پابەند نەبوو بە تەواوی بڕگەكانی گرێبەستەكەوە، ئەوا بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی گرێبەستەكە هەڵدەوەشێتەوە". موجاهید ئاماژەی بەوەكرد، تەواوی بەرهەمی كێڵگە نەوتییەكە لەناوخۆی ئەفغانستان پاڵفتە دەكرێتو رێگە بە گواستنەوەی نەوت نادرێت بۆ دەرەوەی وڵات، بەوتەی ئەو بەم هەنگاوە ئەفغانستان لەڕووی سوتەمەنییەوە پێداویستی ناوخۆی دابین دەكات. یەكەم گرێبەستی چینییەكان دوای هێرشی داعش ئیمزاكردنی ئەم گرێبەستە لەنێوان تالیبانو كۆمپانیایەكی چینی دوای هەفتەیەك دێت لە هێرشی چەكداران بۆسەر شوێنێكی مانەوەی چینییەكان لە كابولی پایتەخت، بەپێی قسەی دەوڵەتی چین لەو هێرشەدا (5) هاوڵاتی چینی برینداربوون. وەزارەتی دەرەوەی چین دوای ئەو هێرشە داوای لە هاوڵاتیانی خۆی كرد ئەفغانستان بەجێبهێڵن. وانگ بو باڵیۆزی چین لە كابول لە مەراسیمی ئیمزاكردنی گرێبەستەكەدا رایگەیاند" وڵاتەكەی هەرگیز دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی ئەفغانستاندا ناكاتو رێز لە بیروباوەڕی ئاینیو نەریتی ئەفغانییەكان دەگرن". لە ساڵانی رابردووداو بەر لە گەڕانەوەی تالیبان بۆ دەسەڵات، كۆمپانیای میللی نەوتی چین لە كەرتی كانزاكانو دەرهێنانی نەوتدا لە ئەفغانستان كاریكردووە بەدیاریكراویش لە كێڵگەی "ئامۆ دەریا" سەرمایەگوزاری كردووە، بەڵام بەهۆی ناجێگیریی دۆخی ئەمنییەوە كارەكانیان درێژەی نەكێشا. هەروەك حكومەتی پێشووی ئەفغانستانیش دەرهێنانی كانزای (مس)ی لە گەورەترین كانەی وڵاتدا كە كانەیەك بوو بە ناوی "مس عینك" بەخشی بوو بە چینییەكان، هەرچەندە بەهۆی ناكۆكی نێوان بەرپرسانی چینو حكومەتی پێشووی ئەفغانستانەوە كارەكانی ئەو كانەیە بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆوە نەبینی. چین یەكێك لەو وڵاتانە بوو كە ساڵی 2021 دوای گەڕانەوەی تالیبان باڵیۆزخانەی خۆی لە كابول كردەوەو پەیوەندی دیپلۆماتی لەگەڵ تالیبان دەستپێكرد، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ وڵاتێك تەنانەت چینیش بە فەرمی دانی بە حكومەتی تالیباندا نەناوە.
ئارام جەمال/پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن له نوێترین ئەو راپرسییانەی کۆمپانیاکانی تورکیا ئەنجامیدەدەن ئەوە دەردەخەن کە رێژەی دەنگەکانی هەردوو حزبەکەی ئەردۆگان و دەوڵەت باخچەلی (هاوپەیمانی کۆماری فەرمانڕەوا) رووە و دابەزینە و لە بەرامبەریشدا رێژەی دەنگەکانی حزبەکەی مەراڵ ئاکشنەر (پارتی باش -IYI P) بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت و ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە هەتا هەڵبژاردنی (مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣)ی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا نزیکتر بێتەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی دەنگەکانی پارتی باش لەسەر حسابی هەردوو حزبە راستڕەوە ئیسلامی و نەتەوەپەرستەکەی فەرمانڕەوا بەرەو هەڵکشانی زیاتر دەچێت. پارتی باش حزبێکی تازەیە و لە ئۆکتۆبەری ساڵی (2017)دا لە منداڵدانی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی مەهەپەوە هاتۆتەدەرو ئەم دۆخی گەورەبوونە بەردەوامەی پارتی پێگەکەی لە ناو حزبەکانی مێزی شەشینەی ئۆپۆزسیۆندا بەهێز کردووە و قسەی ئەوی زاڵکردووە بەوەی کە رێگربێت لە چوونی (پارتی هەدەپە-(HADAP بۆ نێو هاوپەیمانێتییە تازەکەی مێزی شەشینە، کە ئەمەش بە سەرچاوەی خاڵی لاوازی بەرەی شەشینە دادەنرێت، چونکە هەدەپە رێژەی (10%)ی دەنگدەرانی تورکیا و باکوری کوردستانی لەگەڵدایە و هێزی یەکلاکەرەوەیە بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری داهاتووی تورکیا لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیدا. کەواتە ئەگەر ئەردۆگان نەتوانێت لە ژێر عەباکەی باخچەلی نەتەوەپەرستدا دەربچێت بۆ ئەوەی هەدەپە لە خۆی نزیکبکاتەوە ئەوا کەمال کلیچدار ئۆغلۆی سەرۆکی جەهەپەش ناتوانێت لە قسەی مەرال ئاکشنەری راستڕەوی نەتەوەپەرست دەربچێت بۆ ئەوەی هەدەپە بچێتە نێو مێزی شەشینەوە، ئەگەر ئەم دۆخە بەو شێوەیە بەردەوام بێت دواجار کورد ناچار دەبێت و مافی خۆشیەتی کاندیدی تایبەت بە خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەبێت و ئەمەش وادەکات لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا هیچکام لە دوو بەرەکە نەتوانن زۆرینەی رەها ببەنەوە و کار دەوەستێتە سەر ئەو گۆڕانکاریانەی لە ماوەی هەردوو گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، لە تەرازووی دوو هاوپەیمانێتییەکەدا روودەدەن!. راپرسییەکان چی دەڵێن؟! بە پێی نوێترین راپرسی، کە کۆمپانیای (Area) لە نێوان رۆژانی (20-25ی كانونی یەکەمی 2022)دا لە (12) شاری تورکیا و باکوری کوردستاندا ئەنجامیداوە، ئەنجامی رێژەی دەنگەکان بەم شێوەیەیە: پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان : 32.7% پارتی گەلی کۆماری (CHP) بە سەرۆکایەتی کەمال کلیچدار ئۆغلو: 26.4% پارتی باش (IYI P) بە سەرۆکایەتی مەراڵ ئاکشنەر: 14.4% پارتی دیموکراسی گەلان (HDP) بە سەرۆکایەتی سەلاحەددین دەمیرتاش: 9.8% پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (MHP) بە سەرۆکایەتی دەوڵەت باخچەلی: 7.2% پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (DEVA) بە سەرۆکایەتی عەلی باباجان: 2.4% پارتی ئایندە (GP) بە سەرۆکایەتی ئەحمەد داود ئۆغڵو: 2% پارتی سەرکەوتن (ZP) بە سەرۆکایەتی ئۆمیت ئۆزداغ: 1.8% پارتی رەفاهی نوێ (YRP) بە سەرۆکایەتی فاتیح ئەربەکان: 1.3% پارتەکانی تر: 2.8% لەبەر رۆشنایی ئەو دەنگانەی سەرەوە، ئەنجامی رێژەی دەنگەکانی دوو هاوپەیمانێتییەکە (هاوپەیمانێتی کۆماریی ئەکەپە و مەهەپە) و (هاوپەیمانێتی میللەتی جەهەپ و پارتی باش) بەم شێوەیە دەبێت: هاوپەیمانێتی کۆماریی: (39.5%) هاوپەیمانێتی گەل: (40.4%) راپرسی سەرۆککۆمار دیارە ئەگەر راپرسییەکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری داهاتووی تورکیا بێت، ئەوا چەند گۆڕاوێکی دیکە دێنە پێشەوە، کە کاریگەرییان لەسەر گۆڕینی ئەنجامی دەنگەکان دەبێت، لەوانەش وەک: - کاندیدی مێزی شەشینەی ئۆپۆزسیۆن کێیە لە بەرامبەر ئەردۆغاندا، کە تا ئێستا کاندیدەکەیان دیار نییە. - مێزی شەشینەی ئۆپۆزسیۆن پێکهاتوون لە شەش حزبی (جەهەپە، پارتی باش، دەڤا، ئایندە، سەعادەت و دیموکرات)، بەمەش دەنگەکانیان بە رێژەیەک زیاد دەکات ئەگەر هەموویان لەسەر یەک کاندیدی هاوبەش رێکبکەون. دەرەنجام: یەکەم: رێژەی دەنگەکانی هاوپەیمانێتی کۆماریی رووی لە دابەزینە و دۆخی ئابووری و بەهای لیرەی تورکی زۆر خراپە و ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە لەو پەڕی حاڵەتدا بتوانن رێژەی دەنگەکانیان لە نزمی ئێستادا رابگرن. ئەگەر ریژەی ئەو دەنگانەی سەرەوە بەراورد بکەین بەو دەنگانەی دوو حزبەکەی هاوپەیمانی کۆماری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی رابوردودا (24-06-2018) بەدەستیانهێناوە، دەبینین بە دەنگەکانی هەردووکیان بە رێژەی (14.2%) دابەزیوە : - دەنگەکانی پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) بە رێژەی (10.3) کەمیکردووە. - دەنگەکانی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (MHP) بە رێژەی (3.9%) کەمیکردووە. دووەم: رێژەی دەنگەکانی هاوپەیمانێتی میللەت رووی لە بەرزبوونەوەیە و بەراورد بە هەڵبژاردنی رابوردوی پەرلەمانی ساڵی (2018) بە هەردووکیان دەنگەکانیان بەڕێژەی (7.7%) بەرزبۆتەوە: - دەنگەکانی پارتی باش (IYI P) بە رێژەی (4.4٪) بەرزبۆتەوە. - دەنگەکانی پارتی گەلی کۆماری (CHP) بە رێژەی (3.3٪) بەرزبۆتەوە. سێهەم: رێژەی دەنگەکانی هەدەپە جۆرێک لە جێگیری تێدایە و هەردوو هاوپەیمانێتییەکە بارگاوین بە هێڵێکی راستڕەوی نەتەوەپەرست کە دان بە مافی کورددا نانێن و ئەردۆغان دڵنیایە لەوەی کە هەدەپە و هاوپەیمانێتی میللەت لە یەکترەوە دوورن و ئەمەش ئەردۆعان ناچاردەکات نەچێتە ژێر فشاری باغچەلی بۆ داخستنی پارتی هەدەپە و هێرشکردنی زەمینی بۆ سەر رۆژاوای کوردستان لە سوریا.
ئامادەکردنی / ئەنوەر کەریم هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕە نایاسایی و ناڕەواکەی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا. ڕۆژئاواییەکان لە لێکدانەوەدان بۆ وەڵامی ئەو پرسیارەی چۆن بتوانن قازانجی نەوتی روسیا کەمبکەنەوە، بەمەرجێک نەبێتە هۆی بەرزبونەوەی زۆری نرخی وزە. دوای لێکدانەوەو جیاوازی زۆر، بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا بڕیاری (60 دۆلار)یاندا بۆ نرخی بەرمیلێک هەناردەی نەوتی ڕوسیا کە بە پاپۆڕ دەگوێزرێتەوە، ئەم نرخدانانە لەسەر نەوتی روسیا سەرەتا لە وڵاتانی (G7) بڕیاری لەسەردرا کە ئەبێت (5-12-2022) بچێتە بواری جێىەجێکردنەوە، ئەم پێشنیارە کۆمەڵێ بۆچونی جیاوازو کاردانەوەی جیاوازی لەناو یەکیتی ئەوروپادا دروستکردبوو، ئیستاش کاردانەوەی روسیا گرنگە بەرامبەر ئەم بڕیارە. گەیشتن بەم بڕیارە لەناو ئەوروپادا ئاسان نەبوو، هەندێ لە وڵاتانی ناو یەکێتییەکە کە بە هەڵۆکانی دژە پوتین ناسراون وەک (پۆڵۆنیاو وڵاتانی بەڵتیک) ئەیانویست زۆر بەزووی داهاتی ڕوسیا هەرەس پێبهێنن، نرخی (20-30) دۆلار بۆ بەرمیلێک دابنرێت کە زۆر نزمترە لە نرخی (40) دۆلارو تێچووی بەرمیلێک نەوتی روسیایە، تیمێکی تری ناو یەکێتی ئەوروپا کە ئەو وڵاتانەی هاوردەی نەوتی روسیا ئەکەن وەک ئەڵـمانیاو هەنگاریاو نەمساو فەرەنسا، ئەڵین ئەگەر نرخی نزم بسەپێنرێت بەسەر روسیادا ئەمە زیاتر بازاڕی وزە ناجێگیر ئەکات و ئەبێتە هۆی ئەوەی نرخی وزە زیاتر بەرزبێتەوەو بەقازانجی ڕوسیا بشکێتەوە. بەڵام بەو نرخەی ئێستا باری هەندێ وڵاتی تری یەکێتی ئەوروپا گران دەکات، گروپی دووهەم ترسیان لەوە هەیە ئەگەر بەتەواوی خستنەڕووی نەوت بۆ روسیا دیاریبکرێت لەوەئەچێت هەڵئاوسان زیادبكات و تێچوی ژیان لەسەر ئەوروپییەکان گرانتر ببێت، ببێتە هۆی ئەوەی خەڵک داوا لە حکومەتەکانیان بکەن پشتیوانییەکانیان بۆ ئۆکرانیا ڕابگرن. گومانی تیا نیە روسیا هەست به جیاوازییەکانی نێوان ئەم دوو گروپە دەکات. ئەمەش کاریگەری لەسەر پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا دەبێت. وە ئامادەیی بۆ ئەو سەختیەی ژیان کە ئێستا ئەوروپییەکان تووشی بوون بەهۆی ئەو شەڕەوە. پۆلۆنیاو وڵاتانی بەڵتیک، روسیا وەک هەڕەشەیەکی بەردەوام ئەیبینین بۆسەر خۆیان، بەڵام ئەڵمان و وڵاتەکانی تر ئەو تێروانینەیان نیە لەسەر روسیا. هەرچەندە ئێستا نەوتی روسیا نرخی (60) دۆلاری بۆ دانراوە دوای ڕازیبونی ئەو وڵاتانەو ئەو سزایانەیەی کە لەسەر روسیا دانراوە، نەوتی ئۆڕاڵ (Urals) ئەفرۆشرا بە (60) دۆلار کە (27%) بەهاکەی کەمتر بووە لە نرخی نەوتی (برێنت). گومانی تیا نیە ئەم نرخەی کە لەسەر نەوتی روسیا دانراوە ههروهها سزاکان کاریگەری تەواوایان ئەبێت لەسەر قازانجی وزەی ڕوسی بەرامبەر داگیرکاری ئۆکرانیا. ڕەتدانەوەی روسیا چیە روسیا هەڕەشەی ئەوەی کرد نەوت نافرۆشێت بەو وڵاتانەی کە بەشداریان کردوە لەو بڕیارەدا ئەمە زیاتر وەک خۆ هەڵخەڵتاندن وایە بۆ روسیا، چونکە قەبارەی هەناردەو داهاتی نەوتی روسیا توشی دابەزینێکی زۆر ئەبێت، ساڵانە یەدەکی بیانی ڕوسیا بە زیاتر لە (100 ملیار) دۆلار کەمدەکات. هەرچەندە ئێستا (حساب جاری) ڕوسیا بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەئەمساڵدا سەرڕێژی هەیە. ڕوسیا توشی چەند کێشە ئەبێت وەک کێشەی تەکنیکی، ئەوەش لە ئەنجامی ئەگەر خستنەڕووی نەوت کەمبێتەوە ئەوا کێشە بۆ خەزانەکان دروست ئەبێت کە توانای گلدانەوەی زیاتری نەوتیان نیە لەخەزانەکاندا، هەروەها وەستانی بەرهەمهێنان لە بیرە نەوتەکاندا لەدواڕۆژدا زیانی گەورە بە توانای بەرهەمهێنان وڵات دەگەیەنێت. ڕۆژئاوا لێکدانەوەی زۆریان کرد تا ئەو بڕیارەیان دا کە نرخ لەسەر نەوتی روسیا دابنێن بەگشتی. سزادانان لەسەر وڵاتێکی وەک روسیا کاریگەری هەیە لەسەر (نەوت و وزە)ی جیهانی، وە بابەتی سزادانان لەسەر وڵاتێک بۆ ئەوەیە کە زیان بەو وڵاتە بگەیەنرێت لەڕووی ئابورییەوە، نەک ئەو وڵاتانەی کە سزاکەیان بەسەر ئەو وڵاتەدا جێبەجێدەکەن. هەروەها فەرمانی سیاسی ئەوێت بۆ یەکگرتن و بەردەوامبوون لەسەر بڕیارەکە. پاشەکشەی ئابوری لە جیهاندا ڕوویدا لەئەنجامی قەیرانی ئۆکرانیاوە، هەروەها رەتدانەوەی روسیا بۆ دیاریکردنی هەناردەی وزەی روسیا بۆ ئەوروپا. ئەمەش لەکۆتایدا وا ئەسەلـمێت. کە وەک ئەو پوشە وایە کە پشتی حوشتر بشکێنێت. ئێستا سزاکانی سەر ڕوسیا وادەبینرێت گرنگە بەڵام بوارەکە فراونترە بۆ کاردانەوەی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە روسیا. وە ک سزای دیبلۆماسی. وە بژاردەی سەربازی و هێرشی سایبەر. سزاکان تەنها کارتێكی سیحراویی نیە بەرامبەر کێشەی قورس و گەورە. ئەوەی کە دەکرێت بەزۆری بۆ ئەوەیە روسیا بەیەکجاری گۆڕانکاری بکات لە ڕەفتارو کردارەکانیدا. دیاریکردنی تواناکانی روسیا وەک بەکارهینانی وزە وەک کارتێک یەکێک لە خاڵە گرنگەکان بەتایبەتی بۆ نەوت و وزەو کەرەستە خاوەکان ئەوەیە کە چۆن بازاڕ بتوانێت ئەو هێزەی وزەی روسیا هێواش بکاتەوە بەرامبەر ئەو کاریگەریانەی لەسەر رۆژئاوا بەتایبەتی ئەوروپا هەیەتی. ئەوکاتەی روسیا غازی ئەوروپای راگرت، غازو وزە بەگشتی خواستی زۆر لەسەری بەرزبووەوه بەتایبەتی نرخی غاز، ئێستا نرخی غاز خۆی ڕێکخستوهتەوە ئیستا 25-30% نرخەکەی کەمترە لە ئەڵمانیا ئەمەش تەنها نوقڵانه لێدان بوو لەلایەن بازرگانانی غازهوە وەک لەوەی کێشەی کەمی خستنەڕووی غاز بێت. وە گەشەی ئابوری بەرەو پاشەکشەو خاوبونەوە ئەڕوات ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی وزە لە جیهاندا دانا. بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و سزاکانەوە ئابوری ڕوسیا پاشەکشەی کردوەو هەرەس بە داهاتی هەناردەی وزەی روسیا لە مەودایەکی مام ناوەندیدا ئەبێتە هۆیەکی ترسناک بۆ ڕژێمەکەی پوتین، هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ دانانی نرخ لەسەر هەناردەی نەوتی ڕوسی لەلایەن دەوڵەتانی بەرهەمهێنی نەوتەوە بە بێزاربوون و وەریدەگرن بەهۆی ئەوەی کە دەستخستنە ناو بازاڕەو هەوڵی تێكدانیەتی، ئەمەش وا دەکات کە ئەو ئەندامانی ئۆپێك دەیانویست بازاڕ کۆنتڕۆل بکەن بە قازانجی خۆیان لەدەستیان دەربچێت. دەوڵەتانی ئۆپێک وا هەست دەکەن ئەم کاردانەوە ڕێکخراوەی ڕۆژئاوا تووشی دڵەڕاوکێی کردون لە بەکارهێنانی وزەدا، بۆ سەرەتایەک کە بتوانێت دەوڵەتانی ئۆپێک بەرەو ئەوە ببات کۆنتڕۆڵی بازاڕی نەوت لەدەستبدەن. کات فاکتەرێكی سەرەکییە بۆ ئەوەی وڵاتانی کەنداو جێگەی نەوتی ڕوسی پڕبکەنەوە، ئەو بەهێزیەی کە ڕوسیا هەیەتی بەهۆی ئابورییە ناوازەکەیەوەیە، هەروەها ئەو داشاكاندنە زۆرەی کە لە هایدرۆکاربۆندا ئەیکات، هیچیان بۆ ماوەی درێژخایەن بەردەوام نابێت. کارتێڵی نەوت هەمیشە وا کاردەکات بگونجێت لەگەڵ ئابوری رۆژئاوادا، ئەیانەوێت نرخی نەوت و سوتەمەنی بەرز نەبێت كه کاریگەری لەسەر ئابوری ڕۆژئاوا هەبێت، ئەمەش وا دەکات یارمەتی ئەوروپا بدات تا هاوردە لە وڵاتانی تری بەرهەمهێنەری نەوت زیاد بكات و هاوردەی نەوتی ڕوسی کەمبکاتهوه. لە تێۆریدا سزاکان دەرفەتێک ئەخولقێنن بۆ ئەندامانی ئۆپێک پڵاس، بەپێی سزاکان دەبێت لەسەروو (3) ملیۆن بەرمیل نەوتی ههناردهی ڕوسیاوە بۆ ئهوروپا بوەستێت بێجگە لە هەنگاریاو سلۆڤاکیاو چێک کە ئەوانە بەخشراون لە سزاکان و ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت هاوردە ئەکەن لە روسیاوە ئەمەش بەئاسانی ئەتوانرێت لەلایەن نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پڕبکرێتەوە. نەوتی روسیا بۆ ئاسیا گومانی لەسەرە سەرەتا کاردانەوەی روسیا ئەوە بوو نەوتەکەی هەناردەی ئاسیا ئەکات، ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی بەربەرەکانی دروستبکات بۆ میرنشینەکانی عەرەب کە ئەوە بازاڕی ساغکردنەوەی نەوتەکەیان بوو. ئێستا هەندێ وڵاتی ئاسیا بە قەبارەی گەورە نەوتی روسیا لەڕێی دەریاوە ئەکڕن بە داشکاندنێکی گەورە وەک (چین و هیندستان) بەتایبەتی چین کە لەئیستادا روسیا جێگەی سعودیەی بۆ گرتۆتەوە. بەڵام چین هەوڵ ئەدات باڵانسێک ڕابگرێت لەنێوان ڕوسیاو سعودیە کە بازاڕی هاوردەی سەرەکی نەوتی چین بوو پێشتر. سزاکان توانای بەرهەمهینانی نەوتی روسیا کەمدەکەنەوە بەڕێژەی (9-17%) بەپێێ وتەی بەرپرسانی ڕوسی بەڵام هەندێ سەچاوەی تر ئەڵێن بۆ ساڵی 2023 توانای بەرهەمی ڕوسی بەڕێژەی (20-30%) کەمدەبێتەوە، تەنانەت روسیا کێشەی هەبوو بۆ هێشتنەوەی بەردەوامبوونی بڕی نەوتی بەرهەمهینراوی پێش شەڕی ئۆکرانیا. ئێستا هەردووکیان بەیەکەوە (داخوازی لەسەر نەوتی ڕوسی و دەستنەگەیشتن بە تەکنلۆجیای پێویست) وادەکات بەرهەمی نەوتی ڕوسی کەمبکات و نەتوانێت ڕۆڵی کاریگەر ببینێت لە بازاڕی نەوتدا وە کاریگەریەکانی کەمبکاتەوە لەناو (ئۆپێک پڵاس)دا. ڕەفتارکردن لە گەڵ روسیا نە وڵاتانی ئۆپێک پڵاس نە سەرکردەکانی کەنداو پەلە ناکەن لەوەی روسیا پشتگوێ بخەن بەوەی زۆرترین نەوت دەربهێنن و بیخەنە بازاڕەوە. هەرچەندە سەرۆکی پێشووی ڕیكخراوی ئۆپیک (محهمهد بارکینۆ) وتی توانای ئەوەمان نیە جێگرەوەی نەوتی روسیا بین، وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش بە ناڕاستەوخۆ ڕۆژئاوای تاوانبار کرد بەوەی بازاڕی نەوت ئەشڵەژێنن. ئەم پشتگوێخستنەی کە ئاوا بەرژەوەندییەکانی روسیا لە بازاری نەوتدا لاوازبکرێت بەتەواوی بەهانە گرتنە بەبێ ئەوەی یارمەتییەکی چالاکی ئەوروپا بدرێت. شەڕەکەی پوتین دەرفەتێکی ناوازە ئەخولقێنێت بۆ وڵاتانی ئۆپێک پڵاس بۆ ئەوەی خۆیان دەوڵەمەند بکەن و یەدەگی دراویان زیاد بکەن و ماکرۆئیکۆنۆمی وڵاتەکەیان گەشەبکات و هێزی نەرمی خۆیان زیاد بکەن. هەرچەندە هەندێ لە وڵاتانی کەنداو بوون بە کڕیارێکی بەوەفای نەوت و پێترۆکیمیاوی ڕوسی. سعودیە بەداشکاندنێکی زۆر لە هاویندا سوتەمەنی لە روسیا دەكڕی بۆ ئەوەی وێستگەی کارەباکانی کارپێبکات، ڕێکكەوتنێکی لەگەڵ كۆمپانیای (لیتاسکۆ) بەشی بازرگانی (Lukoil) کردبوو، هاوردەی سوتەمەنی روسیا گەیشتبووە 86%. (هەرچەندە لە بنچینەدا شەری ئۆکرانیا لەدەرەوەی بەرژەوەندییە گرنگەکانی وڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی کەنداون و هەندێ کلتورو مێژوویەک بە یەکەوە وابەستەی کردون کە هانیان بدات بۆ ئەوەی روسیا پێویستە یارمەتی بدرێت) لە راستیدا هیچ مانایەکی تیا نیە کەنداو دژایەتی خۆیان بەکراوەیی بەرامبەر نەوتی روسیا ڕابگەیەنن. وادەکات بیرکردنەوەی ئەوروپییەکان بۆ ئەوە بڕوات کە ئیتر بازاڕی هاوردەی نەوتیان بەرەو كەنداو بگٶڕن. نەوتی مۆسکۆ هێواش هێواش جێگای نامێنێت لە ئەوروپادا، ئەو کاتە وڵاتانی کەنداو دەتوانن بەوە نرخەکانیان ڕێکبخەن لەگەڵ ئەوروپادا، ئەنجامی زیانی ئابوری روسیا تائێستا دەرنەکەوتوە بەرامبەر بە میرنشینەکانی کەنداو، ئێستا زۆر ماوە بۆ ىازاڕی نەوت هەر لە کاریگەری کۆڤید -19 لەسەر چین و کەمکردنەوەی خستنەڕووی زیادەی نەوت، دابەزینی گەشەی ئابوری جیهان. هەتا ئیستا ئەو فاکتەرانە کاریگەری نێگەتێڤی زۆریان کردۆتە سەر بازاڕی نەوت، وایکردوە پابەندبوونێکی تەواو هەبێت لەنێوان ئۆپێک پڵاس، هەرچەندە ڕۆڵی روسیا لاواز بووە، ئەبێت پۆڵیسی ئۆپێک جارێکی تر ڕێکبخرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان بببێتەوە. هەرچەندە ئاشکرا نیە ئۆپێک پڵاس تا چەند دهتوانن خواستەکانی سەرۆک بایدن جێبکەنەوە. سعودیە بەڵینی داوە بە ئەمریکا بۆ دڵنیای بازاڕی نەوت، بەڵام هەرگیز شی نەکردۆتەوە چۆن ئەو کارەدەکات، تەنها سعودیەو ئیمارات کە توانای بەرهەمهینانی زیادەیان هەیە بەردەوام دەتوانن بیخەنە بازاڕەوە، ئەوەش زەحمەتە ڕێگا بدەن هەموو بەرهەمەکەیان بخەنە بازاڕەوە. 1. Chathamhouse, Will an EU oil price cap limit Russian aggression?; https://www.chathamhouse.org/2022/12/will-eu-oil-price-cap-limit-russian-aggression 2. Chathamhouse, Timing is the key to the Gulf replacing Russian oil; https://www.chathamhouse.org/2022/07/timing-key-gulf-replacing-russian-oil
(درەو): رافی بیرگ- بی بی سی رێككەوتن كرا لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ، كە وەكو راستڕەوترین حكومەت لە مێژووی ئیسرائیلدا تەماشا دەكرێت، بەم رێككەوتنە بنیامین ناتانیاهۆ جارێكی تر دەسەڵات دەگرێتەوە دەست. ناتانیاهۆ كە هەڵبژاردنی تشرینی دووەمی بردەوە، بەهۆی ئەو سەركەوتنەوە بۆ جاری شەشەم پۆستی سەرۆك وەزیران لە ئیسرائیل دەگرێتەوە دەست، ئیئتیلافە حكومییەكەی ناتانیاهۆ چەند پارتێكی راستڕەوی توندڕەو لەخۆدەگرێت، لەناویاندا پارتێك هەیە كە سەرۆكەكەی جارێك تۆمەتباركراوە بە رەگەزپەرەستی دژی عەرەبەكان. فەلەستینییەكان ترسیان هەیە حكومەتی نوێی ناتانیاهۆ دەستی ئیسرائیل بەسەر كەناری خۆرئاوادا بەهێزتر بكات. "توانیم حكومەت پێكبهێنم" بەر لە چەند خولەكێك لە ناڕەواستی شەو ناتانیاهۆم ئەم تویتەی كرد، ئەمەش وادەی كۆتایی ئەو كاتە بوو كە ئیسحاق هرتسوغ سەرۆكی ئیسرائیل دیاری كردبوو. هاوبەشەكانی ناتانیاهۆ لەناو ئیئتیلافە حكومییەكەدا لەوانەن كە دامەزراندنی دوو دەوڵەت بۆ چارەسەری ململانێی نێوان ئیسرائیلو فەلەستین رەتدەكەنەوە، كە ئەمە فۆرمێكی ئاشتی پاڵپشتیكراوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیو داوای دروستكردنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ دەكات بۆ فەلەستینییەكان لە كەناری خۆرئاواو لە تەنیشت ئیسرائیلدا، بەجۆرێك شاری قودس پایتەختی هاوبەشی هەردوو دەوڵەتەكە بێت. رێبەری پارتی (زانیۆنیزمی ئاینیی) كە پارتەكەی لەگەڵ دوو پارتی راستڕەوی توندڕەوی تردا سێیەم گەورە براوەی كورسییەكانی پەرلەمانە (كنێست)، دەیەوێت ئەوە ببینێت ئیسرائیل ناوچەی كەناری خۆرئاوا دەخاتە ژێر ركێفی خۆیەوە، دەسەڵاتی فراوانی پێدراوە بۆ ئەوەی چالاكییەكانی لەوێ ئەنجام بدات. ئیسرائیل لە جەنگی 1967دا كەناری خۆرئاواو قودسی خۆرهەڵاتو كەرتی عەززەی داگیركرد، زیاتر لە (600 هەزار) جولەكەی ئۆردوگانشین لە قودسی خۆرهەڵاتو كەناری خۆرئاوا دەژین، سەرباری ناڕەزایەتی ئیسرائیل، ئەو ئۆردوگایانەی كە جولەكەكانی تێدا دەژین بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی بە ئۆردوگای نایاسایی ئەژماردەكرێن. ساڵی 2005 ئیسرائیل ئۆردوگاو هێزەكانی لە كەرتی غەززە كێشایەوە. سیاسەتمەدارانی ئۆپۆزسیۆنو داواكاری گشتی ئیسرائیل هۆشدارییان دا لەبارەی ئەو چاكسازییانەی كە حكومەتی داهاتوو پلانی بۆ داناوە ئەنجامیان بدات- لەوانە بەخشینی مافی ڤیتۆكردنی بڕیارەكانی دادگای باڵا بە پەرلەمانتاران- ئەمە بابەتێكە كە بەوتەی ئەوان دەبێتە هەڕەشە لەسەر دیموكراتیەتی ئیسرائیلی. هەروەك هاوبەشەكانی ئیئتیلافی پێكهێنەری حكومەت پێشنیازی ئەنجامدانی چاكسازی یاساییان كردووە، ئەمەش بابەتیێكە كە رەنگە كۆتایی بە پرۆسەی دادگایكردنی ئێستای ناتانیاهۆ بهێنێت لەبارەی تۆمەتەكانی بەرتیلو ساختەكاریو شكاندنی متمانە. ناتانیاهۆ رەتیدەكاتەوە هیچ سەرپێچییەكی كردبێت. لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئیسرائیلو رێكخراوەكانی بواری مافە مەدەنییەكان، بەشێوەیەكی تایبەتی لە بەشداری راستڕەوی توندڕەو لە حكومەتی نوێ نیگەران بوون. ئیتمار بن غەفیر رێبەری پارتی "عوتسما یەهودیەت- هێزی یەهودی) بە لێدوانە توندەكانی دژی عەرەب دەناسرێت، داوای ئەوە دەكات ئەو بنەمایانە سوكبكرێن كە دانراون بۆ ئەو حاڵەتانەی تێیاندا دەكرێت هێزە ئەمنییەكان بۆ روبەڕووبونەوەی هەڕەشەكان تەقە بكەن. بن غەفیر كە جارێك تۆمەتبار كراوە رەگەزپەرەستیو پاڵپشتی رێكخراوە تیرۆرستییەكان، بڕیارە ببێت بە وەزیری ئاسایشی نەتەوەییو دەسەڵاتی بەسەر پۆلیسی ئیسرائیلو كەنارۆی خۆرئادا دەبێت. هاوبەشێكی تری راستڕەوی توندڕەو لە حكومەتدا (ئاڤی ماۆز)ە لە پارتی دژە هاورەگەزخوازانی "نوام"، كە داوای قەدەغەكردنی چالاكییەكانی "شانازی هاوڕەگەزخوازان" دەكات لە قودسو یەكسانی دەرفەت بۆ ژنان لەناو سوپا رەتدەكاتەوەو داوای دانانی سنور دەكات بۆ كۆچی جولەكە بەرەو ئیسرائیل، ئەمەش بەگوێرەی لێكدانەوەیەكی توندی شەریعەتی جولەكە. ناتانیاهۆ رەخنەگرانی بەوە تۆمەتباركرد ترس دەوروژێنن، بەڵێنی ئەوەی داوە پارێزگاری لە دۆخی هەنوكە بكات. هەفتەی رابردوو بە ئێزگەی (NBR)ی ئەمریكی وت" بە دوو دەستی بەهێزەوە سوكانی سەركردایەتی دەگرمەدەست.. رێگە بە هیچ كەسێك نادەم هیچ شتێك بەرامبەر كۆمەڵگەی میم بكات یاخود هاوڵاتیانی عەرەبمان لە مافەكانیان بێبەش بكات یاخود هەر شتێكی تری لەو شێوەیە، ئەمە روونادات".
درەو: توانا ئەحمەد چین ئێستا گەورەترین سەرچاوەی وەبەرهێنانی دەرەکیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، یەکێکە لە شەریکە هەرە بەهێزەکانی وڵاتانی کەنداو. پێویستی خۆی بۆ نەوت بەشێوەیەکی سەرەکی لەوێ دابین ئەکات و بەشی هەرە زۆری هەناردەی کەلوپەلەکانیشی هەر بۆ ئەو ناوچەیە. لەرووی سیاسیەوە چین تاێستا دەستی وەرنەداوەتە ناکۆکیە ئیقلیمیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت کێشەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی کەنداو، کەواتە بۆ پارێزگاری لەو قەبارە گەورەیەی وەبەرهێنانی لەناوچەکە لەداهاتودا چی ئەکات؟ بەتایبەت گەر ئاماژەی جۆرێک لە پاشەکشەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روویدا؟ لەکاتێکدا بەشێکی زۆری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستیان بە پاڵپشتی دەرەکی هەیە بۆ پارێزگاری لەخۆیان و سیستمی حوکمڕانیان، گەر چین بیر لە پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمریکا بکاتەوە لەرووی ئابووریەوە، ئەی لە ئاستی سیاسی و ئەمنیەوە چۆن هەڵسوکەوت ئەکات؟ ئەمساڵ وەزیرانی دەرەوەی کهنداو سەردانی بهیجینیان کرد، سەرەڕای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، هەر لەم دوایانە وەفدێکی باڵای دیپلۆماسی ئێرانی سەردانی بهیچینیان کرد بۆ جێبەجێکردنی رێکهوتنێکی ستراتیژی وئابووری ٢٥ ساڵە کە لە ساڵی ٢٠٢١ بە بڕی٤٠٠ ملیار دۆلار ئیمزایان کردبوو، جگە لەمانەش چین دزەی کردە دۆخی سوریاش، بەتایبەت کە روسیاو ئەمریکا لەرووی مەیدانیەوە زاڵن، بەڵام ئەمریکا بەهۆی هەڵوێستی لە بەشار ئەسەدو روسیاش بەهۆی لاوازی ئابووری و بهم دوایهش جهنگی ئۆکرانیا بەشداری ئاوەدنکردنەوەی سوریا ناکەن . عیراق لە سەردەمی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی لە ئەیلولی ٢٠١٩ چەند رێکەوتنامەیەکی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی وڵاتەکەی ئیمزا کرد، بەڵام دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی رێکەوتنەکانی لەباربرد یان بە پێچەوانەوە. بەڵام سەرەڕای ئەوەش قەبارەی وەبەرهێنانی چین لە عیراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتە ١٠ ملیارو نیو دۆلار ، بەهەمان شێوە لە ساڵی ٢٠١٨ چین بە بڕی ١٨ ملیار دۆلار رێکەوتنی لەگەڵ میسر ئیمزا کرد بۆ پەرەپێدانی ژێرخان، لەکۆبوونەوەی لوتکەی سەرۆکی چین لەگەڵ وەڵاتانی عەرەبیش بیرۆکەی دروستکردنەوەی رێگای ئاوریشمی ئەفسوناوی زیندوکردەوە کە تێچووکەی ترلیۆنان دۆلار ئەبێت و بەتەواوبوونیشی سێیەکی بازرگانی چین و رۆژئاوا لەرێگەی کەنداوەوە ئەبێت. بەشێوەیەکی گشتی قەبارەی بازرگانی نێوان چین و وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتە ٣٣٠ ملیار دۆلار، تەنیا قەبارەی بازرگانی ئیمارات و سعودیە لەهەمان ساڵ ٢٠٠ ملیار دۆلار بووە، سەرەڕای ئەمەش سعودیە بەتەنیا زیاتر له٢٥% نەوتی هاوردەکراوی چینی پێک ئەهێنێت. ئێستا چین بەراشکاوی رۆڵێکی ئابووری گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەبینێت، بەڵام وەک سەرچاوەکان ئاماژەی پێ ئەدەن ئەیەوێ بەهەمان ریتمی رابردوو خۆی لە تێوەگلان لەکێشەو ململانێکانی ناوچەکە بەدوور بگرێت، بگرە هەندێ ئاماژە هەن کە رۆڵی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە بەگشتی بۆ ئەمریکا بەجێدێڵێت، ئەمەىش وا ئەکات وڵاتانی ناوچەکەو کاراکتەرە سیاسیەکانی رووبەڕووی دۆخێکی قورسی ئیدارەدانی ململانێ ببنەوە لەنێوان دوو زلهێزی جیهان، هەر یەکێک لەوانە بەقاچی ئابووری لەگەڵ چین و بەقاچی سیاسی و ئەمنی لەگەڵ ئەمریکا بڕوات چ چارەنووسێک چاوەڕوانیان ئەکات؟ سەبارەت بە سعودیە، ئایا مەبەستیەتی دوای پەیوەندی خراپی نێوان جۆبایدن و محمد بن سەلمان جارێکی تر سەنجی ئەمریکا رابکێشێتەوە، یان بەشێوەیەکی ستراتیژی مەیلی بەلای چین و روسیادا بڕوات، هەرچۆنێک بێ ئەو وتەیە گرنگەی وەزیری پێشووتری سعودیەمان بیر دێتەوە کاتێ سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا رایگەیاند پەیوەندی نێوان سعودیەو ئەمریکا(هاوسەرگیری کاسۆلیکی)نییە، بەڵکو (هاوسەرگریەکی ئیسلامیە) واتا سعودیە ئەتوانێت زیاد لەهاوسەرێکی هەبێ. ئایا سهردانی سهرۆکی چین تهنیا زاخاودانهوهی ئهو پڕهنسیپهیه، یان پشتکردنه رۆژئاواو باوهشکردنهوهیه بۆ رۆژههڵات؟
درەو: ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم ئابوری تورکیا لە کێشەدایە ، بەرزبونەوەی هەڵئاوسان و داڕمانی لیرەی تورکی پاڵی توركیای بەرەو قەیرانی دارایی بردووە و زیانی گەیاندوە بە کارگەکان و جووتیارەکان لەسەرتاسەری تورکیا . دوو لەسەرسێی خەڵکی تورکیا هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی پارەی نان پەیدا بکات لە گەڵ پارەی کرێێ ئەو شوینەی تێیدا ئەژی. بە پێێ ( سەنتەری یۆنیلیم ) بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی ، ئەم دۆخە بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵك تووشی قەرزێکی زۆرببن . بەڵام هەموو کات وانەبووە، ئابوری تورکیا لە دوو دەیەی ڕابردوودا هیواشبۆتەوە بەڵام دوای بازی داوە لە ساڵی (2002-2021 ) تێکڕای گەشەی ناوخۆ (5.8%) بووە گەشەیەکی زۆر باشبووە. کەواتە كێشەكە لە كوێدایە؟ شكاندنی پێچاوپێچی لیرەی تورکی. Devaluation Spiral لە هەرکەسێک بپرسیت کە ساڵانە ئەچیت بۆ تورکیا، ئەڵێت لیرەی تورکی کێشەی هەیە ، کە لەساڵی2013 ەوە لەسەرخۆ دەستیپێکردوە و بەرەو خوارەوە دەچێت، لە مانگی ئۆکتۆبەری 2021دا (1) دۆلاری ئەمریکی نزیکەی ( 8 )لیرە بووە، بەڵام لە ئۆکتۆبەری 2022 دا نزیک بۆتەوە لە (19 ) لیرەی تورکی واتا بە زیاتر لە (100%) دابەزیوە، یەکێک لەئەنجامە سەرەکییەكانی ئەم دابەزینەی لیرەی تورکی ( هەڵئاوسانە) لە گەڵ هۆکاری تردا. لە کاتیکدا کە بەهای دراوی ووڵات دائەبەزێت ئەو شتومەکانەی کە لەدەرەوە هاوردە ئەکریت گرانتر ئەکەوێت لە بازاری توركیدا . هاوردە وەک ووزەو کەرەسەی خاو تەکنەلۆژیا، ئەمەش بۆتە هۆی بەرزبونەوەی هەڵئاوسان ، كە بەرزترین هەڵئاوسانە لە ئەوروپادا . دەزگای ئاماری تورکیا لە ڕاپۆرتی مانگی ئۆکتۆبەردا بەرزترین ڕیژەی هەڵئاوسانی تۆمارکرد کە گەیشتە (85.51%) كە ئەوەش بەرزترین ڕیژە بوو لە 24 ساڵی ڕابردوودا . دەزگایەکی شیکەرەوەی سەربەخۆبە ناوی (ENGA ) ڕایگەیاند: ڕێژەی هەلئاوسانی ئەمساڵ لەڕاستیدا( 176%) بووە لە مانگی پێشوودا. بیزنسی تورکی زەبری قورسی بەرکەوتوە بە هۆی دابەزینی لیرەوە . ئەمەش بۆتە هۆی بەرزبونەوەی تێچووی بەرهەم ، لە کاتێکدا کرێی کارکردن لەکاتی خەرجکردندا بە هۆی نرخە بەرزەکانەوە کەمتر شتومەک دەکات بۆ کڕێن . دۆخەکە خراپترە بۆ ئەو کەسانەی کە پڕۆفێشناڵن دکتۆر ( سیم ئۆیڤات ) مامۆستای ئابوری لەزانکۆی ( گرینچ ) ووتی ئەمە کارەسات دروست ئەکات و ئەبێتە هۆی لەدەستدانی ئەقڵەکان و کەمبونەوەی مێشکە باشەکان ، ئەبێتە هۆی زیانی گەورە بە ئابوری تورکیا دەگەیەنێت لەداهاتوودا . لە کاتێکدا کە کار لەدەست ئەدرێت و بیزنسەکان دائەخرێن ئەم ئەقڵە باشانە دەیان توانی کار بڕەخسێنن. ئابوری زۆر گەرم دکتۆر (ئۆیڤات) ئاماژەی بەوەدا لە سەرەتاوە ئەو گەشە ئابوریەی کە لە دەیەی رابردوودا درووست بوو، لە بنچینەدا ڕاست نەبوو . چونکە کێشەی قوڵ هەیە لە پەیکەرەی ئابوری تورکیادا ، ئەمەش بەردەوام كورتهینانی دروستکردوە لە (هەژماری جاری) حکومەتی تورکیادا، هەروەها ( ڕێژەی سوودی بانکی ) لە کاتێکدا کە ئابوری بەخێرای گەشەی ئەکرد بانکی ناوەندی سوودی بانکی بەرزدەکردەوە بەخێرایی بۆ ئەوەی ئابوری خاوبێتەوە ، بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی واتە کەمکردنەوەی چالاکی ئابوری ، لە تورکیادا هەندێ جار پێچەوانەکەی ڕویداوە ، ڕێژەی سوودی بانکی نزم بووە لە لایەن بانکی ناوەندیەوە وایکردوە ئابوری لە کۆنتڕۆل دەربچێت . (تیمەسی ئاش ) شارەزا لە ئابوریە تازە پێ گەیشتوەکاندا لە دەزگای دارایی ( Blue Bay ) ئەڵێت ئابوری تورکیا هەمیشە ئابوریەکی زۆر گەرم بووە . گەشەی زۆر . داخوازی زۆر وە هەروەها هاوەردەی زۆر ، هەموو شتێک زۆر گەرمە، ئابوری تورکیا بەرەو داڕمان ڕۆیشت ئەنجامەکەی بەهۆی ڕاکێشانی پارەی بیانی و پارەی ناوخۆ ، هاتنە دەرەوەی وەبەرهێنەران لە بازاڕی تورکیا بەهۆ دابەزینی زۆری لیرەی تورکیەوە . ڕێژەی سوودی بانکی نزم کە بە تێگەیشتنی ئەردۆگان داوای ئەکات پێچەوانەی یاسای ئابوریە بۆ ( Monetary Policy ) واتە (پۆڵیسی نەختینە و سوودی بانکی) ئەردۆگان لە پێشوودا هەڵبژاردنەکانی بردووە بە هۆی ئەوەی کە پارەیەکی زۆری خستە بازاڕەوە ، بە ڕیژەیەکی سوودی بانکی نزم بەڵام لە کۆتاییدا ئەبێت باجەکەی بدات. ڕێژەی سوودی بانکی نزم ئەمە بەقازانجی خاوەنی پڕۆژەکانی بیناسازی بوو کە پشتیوانی (ئاک پارتیان ) دەکرد، ئەمەش بۆتەهۆی قازانجی گەورە بۆ خاوەن پڕۆژەکان لە ئەنجامی قەرزە هەرزانەکانەوە کە وەریاندەگرت. وە هەروەها باگراوندی ئیسلامی کە ئەردۆگان هەیەتی (تیمسی ئاش ) ووتی . یەکەم کەس بوو کە قوتابخانەی خویندی ئیسلامی کردەوە وە هەروەها کلتوری ئیسلامی وەرگرت بەرامبەر( بەسوو) واتە پارەدان بەسوو . کەوابیر دەکاتەوە کە پارەدان بەقەرز بەرامبەر بەسوو وەگرتن حەرامە . لە کۆتایدا ئەم شتانە وایان کردوە بەیەکەوە کە ئەم دۆخە ڕووبدات . بۆ چی شتەکان ناگۆڕێن . بەرپرسەکان ئەزانن چی ڕوو ئەدات ، بە بەردەوامی ڕەخنەیان گرتوە لە بارەی دۆخەکەوە ، هەرچەندە لە هیچ ووڵاتێکی تری ئابوری پێشکەوتودا ئەمە ڕوو نادات . بانکی مەرکەزی تورکیا سەربە خۆ نیە ، بۆ بەرپرسەکانی بانکی ناوەندی زەحمەتە بتوانن کێشەکە چارەسەر بکەن ، ئەردۆگان دۆخەکەی خراپترکردوە تائێستا چەند وەزیرێکی دارایی و بە ڕێوبەری بانکی ناوەندی دەرکردوە لە پۆستەکەیاندا ، لە بنچینەدا ئەو بەرپرسانە بەرامبەر بە سیاسەتی دارایی و ئابوری ئەردۆگان وەستاوەنەتەوە. ئەردۆگان خەڵکی تر تاوانبار دەکات ، وە کۆمەڵیک خەڵک دەوری ئەردۆگانی داوە کە ئەوانە تەنها ( بەڵی ) ئەکەن بۆ ئەردۆگان وەک سوڵتانێک وایە بەڵام لە جلو بەرگی نوێدا . مەرکەزیەتی دەسەڵات لە دەستی ئەردۆگاندا بۆتە دڵی کێشەکە ، لە 10 ساڵی یەکەمی بەرێوبەرایەتی ( ئاک پارتی) دا پۆڵییسی (ئەرسۆدۆکسیان) هەبوو واتە لاسایکردنەوەی سیاسەتی ئابوریان بەڕێوە ئەبرد ، هەموو شتێک باش بوو ( تیمەسی ئاش ) ووتی بەڵام ئێستا تەنها ئەردۆگان هەموو شتێکە دەسەڵاتەکانی تر کراونەتە دەرەوە و بێدەسەڵات کراون . ئێستا بەرپرسیاریەتی و لێپرسینەوە نەماوە. ئەردۆگان و ئاک پارتی لەو راپرسیانەی كە لە ئێستادا دەكرێن، دەنگەکانیان زۆر دابەزیوە، بە هۆی ئەوەی کە ئابوری تورکیا دۆخەکەی زۆر خراپە . وە لەدەستدانی دوو شاری زۆر گەورە ( ئەستەنبوڵ و ئەنکەرە) لە هە ڵبژاردنەكانی ساڵی2019دا، دیارە کە خەڵك زۆر بێزارە . ئەبینن کە چۆن ستاندەری ژیانیان دائەبەزێت ڕۆژانە ( تیمسی ئاش ) ووتی . بڕیاردان لەسەر ئەردۆگان ئەوەندەی نەماوەو لەساڵی 2023دایە، لە تورکیا ئەبێت هەڵبژاردن بکرێت ، ئیستاش ئەردۆگان ئەتوانیت دۆخەکە هەڵگێڕیتەوە بە بەکارهێنانی خەرجیە گشتیەکان . ئەوەش وە ک پارە زیاترکردن بۆ خانەنشینان و ئەوانەی کە بەرنامە کۆمەڵایەتیاکان دەیانگرێتەوە وە هەروەها زیادکردنی موچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی ، بە دڵنیایەوە ئەردۆگان بودجەی گشتی بەکار ئەهێنێت بۆ ئەو چین و توێژانەی کە دەنگی پێئەدەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان بەرێتەوە. لە مدوایەدا بە یاسا کە مترین موچەو هەقدەستی کارکردنی لە کاتژمێرێکدا بەرزکردەوە لە نجامی بەرزبونەوەی ئەو هەڵئاوسانە زۆرەی کە هەیە لە تورکیادا . ئیستاش هیچ ئاماژەیەكی باش نیە بۆ هەڵبژاردنەوەی ئەردۆگان ئەگەر پۆلێسی ئابوری نەگۆڕێت. کارێکی قورسە بۆ پێشبینیکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەڵام هەڵبژاردنی ئەمجارە وەک شەڕێکی قورس وایە بۆ ئەردۆگان بە بەراورد بە 20 ساڵی ڕابردوو، نیشانەکان زۆرن ئەردۆگان دەنگی زۆر لەدەست ئەدات . ( تیمەسی ئاش ) ووتی دۆخەکە سەرنج ڕاکێشئەبێت . ڕیسکی بۆشایی بازرگانی گەورەترئەبێت کورتهێنانی بازرگانی تورکیا گەورەتر بووە لە مانگی تشرینی دووهەمی ئەمساڵدا . ئەمەش زیاتر فشار ئەکاتە سەر ئەردۆگان کە گۆڵی ئەو پشتبەستنە بە زیادکردنی هەناردە بوو تا کێشە ئابوریەکەی چارەسەر بکات . بەپێی داتە سەەرەتایەکانی وەزارەتی بازرگانی تورکیا بۆ مانگی تشڕینی دووهەمی ئەمساڵ هەناردە بەڕێژەی ( 1.9%) بەرزبۆتەوە بۆ (21.9 ) ملیار دۆلار، رێژەی گەشە هێواش بۆتەوە لە 5 مانگی ڕابردوودا کە ژمارەی پاپۆڕە بار هەڵگرەکانی هەناردەی شتومەکی تورکیا بۆ بازاڕەکانی دەرەوە کەمیکردوە. بەڵام لە هەمانکاتدا هاوردە زیادیکردوە بە ڕیژەی (14%) بۆ (30.7) ملیار دۆلار بە هۆی هاوردەیەکی زۆری نەوت و گازەوە لە ڕوسیا کە سەرچاوەی ووزەی تورکیایە، بەمەش کورتهینانی بازرگانی لە مانگی تشرینی دووهەمی ساڵی 2022 گەیشتۆتە (8.8) ملیار دۆلار واتە ئەگەر بەروارد بکرێت بەساڵی ڕابردوو کورتهینانی بازرگانی بە ڕێژەی( 62%) بەرزبۆتەوە بەبەروارد بەهەمان مانگی ساڵی ڕابردوو. لە 11 مانگی رابردوودا بە رێژەی (154%) بەرزبۆتەوە کورتهینانەکە گەیشتۆتە ( 99.9 ) ملیار دۆلار هێواشبونەوەی مە کینەی دروستبونی شتومەک بۆ هەناردەی تورکیا وای لە بیزنسەکانی تورکیا کردوە کە گلەیی بکەن لە ئەردۆگان . دیارە ئەردۆگان چەند ڕێگایەکی گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی لیرەی تورکی لەوە زیاتر دانەڕمێت، ( مستەفا گوڵتیپ) سەرۆکی ئەنجومەنی هەناردەکاران ووتی: ئەبێت بەهای لیرەی تورکی هاوتەریب بڕوات لە گەڵ ڕێژەی هەڵئاوسان کە (85.5%) ، واتە زیاتر بە های لیرەی تورکی دابەزێت. ( ماریک ڕاسکۆ) یەکێک لە شیکەرەوەکانی دراو لە بانکی (Barclays Plc) ووتی تا کۆتایی ساڵی 2022 پێویستە لیرەی تورکی (11%) دابەزێت تاکو بتوانێت بەربەرەکانی بازرگانی بکات . https://www.bloomberg.com/news/articles/2022-12-02/erdogan-s-goal-of-turkey-export-boom-at-risk-as-trade-gap-widens#xj4y7vzkg https://www.euronews.com/2022/11/09/everything-is-overheating-why-is-turkeys-economy-in-such-a-mess#:~:text=%E2%80%9CGrowth%20is%20too%20hig
وەرگێرانی . ئەنوەر کەریم ئایا سیستەمە کلاسیکیەی چین ئاوا بەهێز ئەبێت تا بتوانێت وەک سوپەر پاوەر پێش ئەمریکا بکەوێت؟ لە کاتێکدا کە ئەندامانی پارتی کۆمۆنیستی ضين زۆربەیان هەڵبژێردرانەوە بۆ خولی سیَيەمی سەرکردایەتی کە کۆنگرەکە ی هەفتەیەکی خایەند. شی جین پینی تەمەن 69 ساڵ کە لە ساڵی 2012 دەسەڵاتەکەی درێژە پێئەدا. لە تەمەنی سەرکردایەتیەکەیدا دەسەڵاتی خۆی سەپاند بەسەر چیندا و توانی کاریگەریەکانی بگاتە زۆر شوێن لە جیهاندا ، وە دەسەڵاتی بەمەرکەزی کرد، بەشێوەیەکی توند نەیارەکانی سەرکوتکرد و بەملیارەها دۆلار وەبەرهێنانیکرد لە ژیرخانی ئابوری چیندا، دوڕگەی گەورەی دروستکرد لە دەریای باشوری چیندا وە بە سەربازگەی کرد. چین و خاوبونەوەی ئابوریەکەی . لەسەرەتادا کە (شی جینپین) بوو بەسەرۆکی چین ئابوری چین زۆر بەباشی گەشەی کرد وە تێکڕای گەشەی ناوخۆ بەڕێژەی 7.9 % بووە بە پێێی داتاکانی بانکی نێودەوڵەتی بەڵام ئیستا ئابوریەکەی خاوبۆتەوە کە تێکڕای گەشەی ناخۆ بۆ 2.2 % دابەزیوە . بەڵام لەسەروو ئەوەشەوە تێکڕای گەشەی ناوخۆی چین بووە بە دوو هیندە لە 8.5 تریلیۆن دۆلارەوە لە ساڵی 2012 وە، تێكڕای داهاتی ناوخۆ ی چین بۆ ساڵی 2021 گەیشتە 18 تریلیۆن دۆلار . ئەمریکا ئابوریەکەی گەورەترە لە چین بەڵام تاکو کەی ئابوریەکەی ئاوا دەمێنێتەوە. ئایا هێزی سەربازی چین زۆر بەهیزە . لەسەرەتادا کە (شی جینپین) بوو بەسەرۆکی چین ئابوری چین زۆر بەباشی گەشەی کرد وە تێکڕای گەشەی ناوخۆ بەڕێژەی 7.9 % بووە بە پێێی داتاکانی بانکی نێودەوڵەتی، بەڵام ئیستا ئابوریەکەی خاوبۆتەوە کە تێکڕای گەشەی ناخۆ بۆ 2.2 % دابەزیوە . بەڵام لەسەروو ئەوەشەوە تێکڕای گەشەی ناوخۆی چین بووە بە دوو هیندە لە ساڵی 2012دا ( 8.5 ) تریلیۆن دۆلار بووە، تێكڕای داهاتی ناوخۆی چین بۆ ساڵی 2021 گەیشتە ( 18 )تریلیۆن دۆلار . ئەمریکا ئابوریەکەی گەورەترە لە چین بەڵام تاکوکەی ئابوریەکەی ئاوا دەمێنێتەوە. بۆچونی ئەمریکا گۆڕا بەرامبەر بە چین . کاتێک کە( شی جینپین) بوو بەسەرۆکی ووڵاتی چین لە ساڵی 2012 لە سەردەمی خولی دووهەمی ( باراک ئۆبامای) ئەمریکا دا . بۆ چونی نیگەتێڤ لە ئەمریکادا سەری هەڵدا و لە بەرزبەنەوەدا بوو، لەسەر بازرگانی و وە هەروەها داگیرکردنی خاک لە ناو دەریای باشوری چین، کە نەتەوەکانی تری ئەو ناوچەیە خۆیان بەخاوەنی دائەنێن وە هەروەها پێگەی سەربازی لە و دوورگانەدا دروستکرد ، پەیوەندیەکانی چین و دۆناڵد ترامپ لەسەرەتاوە بەرەو باش بون ڕۆیشت بەس دوای بوون بەنەیار، لە ئەنجامی شەڕی بازرگانیەوە ، وە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و وە بڵاوبونەوەی کۆڤید –19 بە جیهاندا کە لە چینەوە سەری هەڵدا . وە لەساڵی 2012 دا بەڕیژەی لە (40%) ئەمریکەیەکان ووڵاتی چینیان لا پەسەند نەبوو. بە پێێ ئاماری دەزگای (pew research.org) . وە ئەو ژمارەیە بەرزبوە بۆ لە 82%) بە پێێ ئاماری (Washington policy research ) لە ساڵی 2022 ژمارەی دانیشتوانی چین بەرەو هێواشبونەوە ڕۆیشتوە بەڵام لە ئیستا دا وەک دڵۆپەکردن وایە. لەساڵی 2013 کە ( شی جینپین ) ڕایسپارد و یاساکانی گٶڕی بۆ ئەوەی ئیتر چین ئەبێت کۆتایی بە سیستەمی (1 منداڵ) بوون بهێنیت چونکە بوە هۆی ئەوەی گەشەکردنی دانیشتوان دیاریکراو بێت . وە بە یاسا تازەکە ئیستا هەموو خێزانە چینیەکان دەتوانن تا 3 منداڵیان هەبێت ، بەڵام دوای دەیەیەک لە ساڵی 2021 ڕێژەی لەدایکبوون بەتەواوی وەک هێڵكیک ئاسۆی ڕۆیشتوە (0.07% ) وە لە ئیستادا زۆر کەمترە . بەپێی( ئەکادیمایی زانستە کۆمەڵایەتیەکانی شەنگەهای) وە پیشبینیەکانی ئەڵێت کە دانیشتوانی چین ساڵانە بەڕێژەی( 1.1%) کەمدەکات ئەمەش ژمارەی دانیشتوان لە (1.4ملیار) کەسەوە بۆ (587ملێۆن ) کەس دادەبەزێت بۆ ساڵی (2100) ئەمە ش مانای وایە کەمی ژمارەی دانیشتوان ئەبێتە هۆی ئەوەی کە نرخی هەقدەستی کرێکار بەرزبکاتەوە واش دەکات ببیتە دامرکانەوەی ئابوری چین . چین لە لاسایکردنەوە بۆ داهێنەر چین وا بیردەکاتەوە وەبەرهێنان بکات لە (STEM) واتە ( لەزانست و تەکنلۆژیاو ئەندازیاری و ماتماتیکدا) دەرچوەکانی ئەم کۆلیجانە ئەبن بە داهێنەری هەمییشەی، لەسەردەمی (شی جینپین) دا فەرمانی کرد کە هەنگاوی فراوان بەو ئاراستەیە بنرێت لە لاسیکردنەوە بۆ داهێنان لە ( بایۆ تکنلۆجی ، دارایی و چیپی پێشکەوتو و ڕۆبۆتەکان و زیرەکی دەستکردو وە سایبەر سیکیوریتی وە تەکنەلۆجیەیای نوێی پێشکەوتوو ) ، وەرگرتن لە خوێندنی باڵادا لە ساڵی 2012 بە رێژەی 30% بوو بەڵام لە ساڵی 2021 ئەو رێژەیە بەرزبوەوە بۆ لە 60% بە پێی داتاکانی وەزارەتی پەروەردەی چین . بەپێی ئامارێکی ( George town Universitys Center for Security and Emerging Technology ) بۆ ساڵی 2025 قوتابیانی (STEM) 3 بەرامبەر بە 1 ئەبێت لە ئەمریکا ئەگەر قوتبیانی بیانی لە ئەمریکا هەژمار نەکرێت. کێشەیەی کە بەهێواشی دەکوڵێت کێشەی تایوان و کرژیەکانی هۆنگ کۆنگ کە زیاتر ئەبێت . پەکین زۆر دەمێكە ئەڵێت تایوان ئەبێت لە گەڵ چیندا یەکبگرێتەوە . کە لە ساڵی 1949 خۆی وەک جزیرەیەکی سەربەخۆ حکومی خۆی ئەکات . لە کۆتایدا( شی جینپین ) ووتی چین ئامادەیە بە هۆی هێزە سەربازیە پێشکەوتویەکەیەوە کە پێویست بوو تایوان بخاتەوە سەر ووڵاتی دایک . بڕیاری ئیدارەی بایدن بەرامبەر بەچین ئەوە بوو کە دوای سیاسەتەکانی ترامپ بکەوێت کە کە ڕێگایان دا بەرپرسە ئەمریکیەکان بە ئازادانە هاتوچۆی تایوان بکەن ، کاتێک کە سەرۆکی پەڕلەمانی ئەمریکا سەردانی تایوانی کرد کرژیەکانی نیوان ئەمریکاو چین گەیشتە نزیکی بەریەکەوتون ، هەر لە هێڕشی سایبەر و . تەقینی موشەکی بالستیە وە بوەهۆی دا خستنی چەند چەناڵێکی دیلۆماسی لە نێوان ئەمریکاو چیندا ، لە سەردەمی خاوەنداریتی ( شی جینپین ) . چین بە هێواشی کۆنتڕۆڵی هۆنگ کۆنگی کرد . دوای ئەوەی کە کۆتایی بەحوکمی بەریتانیا هات لەساڵی 1997. دوای ئەوەی کە کۆمەڵێک خۆپیشاندانی گەورە لەساڵی 2014 و 2019 دا ڕووویاندا ، سەرۆکی چین کۆمەڵی یاسای دەرکرد کە کە ڕێگایەوە لە ئازادی ڕادەربڕین کەمکردۆتەوە وە کەوتە سەرکوتکردنی نەیارەکانی . چین بەرامبەر بە ڕۆژئاوا بەنزیکەی هەموو ووڵاتا دەوڵەمەندەکان و دیموکراتیەکانی ڕۆژئاوا . لە ئەمریکاو یەکێتی ئەوروپا وبەریتانیاو یابان و کۆریای باشور، چین وە ک نەیار سەیر دەکەن نەک وەک (دژە ئابوریەک ).. ئەمەش وایکردوە کە ئەو پۆڵیسیە جێبەجێبکەن کە پشت نەبەستن بە چین . ئەمەش گۆڕانکاریەکی گەورەیە کە لە دەیەی رابردووە ڕوویداوە. کە ئەو کاتە واسەیر ئەکرا کە چین شەریکێکی سەرەکیە لە بڕیارە نیودەوڵەتیەکاندا . . https://www.google.com/search?q=XI+JINping+to+remain+,+chairman+of+every+things+.+in+china+after+he+being+presented+a+third+term&sp 0
(درەو): شی جینبینگ بۆ جاری سێیەم وەكو رابەری چین هەڵبژێردرایەوە، ئەمە بڕیاری كۆنگرەی حزبی شیوعی دەسەڵاتداری وڵات بوو كە ماوەی هەفتەیەكی خایاند. هەڵبژاردنەوەی جینبینگ وەكو سكرتێری گشتی حزبی شیوعی بەواتای ئەوەدێت جارێكی ترو لە مانكی ئازاردا جینبینگ وەكو سەرۆكی چین هەڵدەبژێردرێتەوە. جینبینگ لە هۆڵی گەورەی (گەل) لە پەكین لە تەنیشت ئەندامانی تری هەمیشەیی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعییەوە دەركەوت، مەكتەبی سیاسی بەرزترین دەسەڵاتی بڕیاردانە لەناو حزبی دەسەڵاتداری چیندا. جینبینگ لە وتەیەكی كورتدا وتی:" حزبی شیوعی سەركەوتوو بووە لە بنیادنانی كۆمەڵگەیەكی گەشەكردوو، ئێستاش لە كاروانێكی نوێدا هەنگاو بۆ دروستكردنی چینێكی سۆسیالیستی مۆدێڕن هەڵدەگرێت". چەند رۆژێك بەر لە كۆنگرەكە، گەورە سەركردەكانی حزبی شیوعی شین بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە، تێیدا شی جینبینگ-یان وەكو "كرۆكی" حزبو سەركردایەتییەكەی ناوبردو داوایان لە حزبەكەیان كرد زیاتر یەكگرتوو بنو پاڵپشتی لێ بكەن. شی جینبینگ ئێستا سێ بەهێزترین پۆستی لە چیندا بە دەستەوەیە كە ئەمانەن: • ئەمینداری گشتی حزبی شیوعی چین • سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی چین • سەرۆكی چین چین لهسهردهمی شی جینبینگ-دا درێژترین وادەی ولایەتی سەركردایەتی حزب لە چین دیاری نەكراوە، بەڵام جگە لە (ماو تسی تۆنگ)ی دامەزرێنەری چینی كۆمۆنیستی، هیچ رێبەرێكی تر بۆ ماوەی سێ ولایەت پۆستی رێبەری حزبی شیوعی وەرنەگرتووە. لە دەستوری چیندا ماوەیەكی دیاریكراو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی بۆ ماوەی دوو خول بوونی هەبوو، ئەمە (دینگ شیاو بینگ)ی ریفۆرمخواز داینا بۆ رێگیركردن لە دەركەوتنی كارەكتەری هاوشێوەی رێبەر (ماو تسی تۆنگ). بەڵام شی جینبینگ سەركەوتوو بوو لە هەڵوەشاندنەوەی ئەم كۆتوبەندە، ساڵی 2018 پەرلەمانی چین یاساكەی هەڵوەشاندەوە، ئەمەش دەرفەتی بۆ شی جینبینگ خۆشكرد تا ئەوكاتەی حەز دەكات لە پۆستی سەرۆكی وڵاتدا بمێنێتەوە. لەوكاتەوە كە لە ساڵی 2012وە دەسەڵاتی وەرگرتووە، شی جینبینگ سەركردایەتی چینی كردووە بە دوو ئاڕاستەی هاوتا، خۆپەرەستو دەسەڵاتخواز لە یەككاتدا، پاڵی ناوە بە پرۆسەی بەدیهێنانی "بوژانەوەی گەورەی نەتەوەی چین"، ئەمە وایكردووە بایەخ بە چاكسازی ئابوریو سنوردانان بۆ پیسبوونی ژینگەو كەمكردنەوەی ئاستی هەژاریی بدات، هەروەك چەندین هەڵمەتی بۆسەر (ئیگۆر) لە شینجیانگو خۆپیشاندەرانی پاڵپشتیكار لە دیموكراتیەت لە هۆنگ كۆنگ ئەنجامداوە. بەڵام هێشتا شی جینبینگ روبەڕووی چەندین ئاڵنگاری دەبێتەوە لەوانە بێكاری لاوان، خاوبونەوەی ئابوری، قەیرانی بەردەوامی خانوبەرە، سیاسەتی (سفری كۆڤید). پەیكەری دەسەڵات لە چین رێبەری باڵای چین كە (شی جینبینگ)ە، لە یەككاتدا هەر خۆی سەرۆكی وڵاتو سەرۆكی لیژنەی ناوەندی سەربازیو سكرتێری حزبی شیوعی دەسەڵاتداریشە. شی جینبینگ وەكو سەرۆكی وڵات نوێنەرایەتی چین دەكات لەسەر ئاستی شانۆی نێودەوڵەتی، هاوكات وەكو سەرۆكی لیژنەی ناوەندی سەربازی (پۆلیسی میللی چەكدار)و (سوپای رزگاری میللی) لەژێر دەستدایە، لەناو حزبیشدا وەكو سكرتێر لەسەرووی مەكتەبی سیاسییەوەیە.