درەو: DRHD • دەروازە: لە ڕێکەوتی ١٦\٢\٢٠٢١ دادگای تاوانەکانی-٢- لە هەولێر بڕیاری لەسەر داوای ژمارە (٤٧\ج٢\ ٢٠٢١) دا بە تاوانبارکردنی پێنج تۆمەتباری ناو داواکە و سەپاندنی شەش ساڵ زیندانی بەسەریاندا. ئەم ڕاپۆرتە شیکارییە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی یاسایی ئەو بڕیارە و لایەنی ڕواڵەتی و ڕێکاری و بابەتی دۆسییەکە. سەرەتا گرنگە ئاماژە بە دوو خاڵ بدرێت. یەکەم، ڕاپۆرتەکە یاساییە و تەنها لایەنی یاسایی ودادوەری کەیسەکەی شیکردۆتەوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو کاردانەوە و لێکدانەوە سیاسییانەی کە دوای بڕیارەکەی دادگا بۆ کەیسەکە کراون. دووەم، هەموو وردەکارییەکی ناو دۆسییەکە لەبەردەستدا نەبووە بۆ هەڵسەنگاندن چونکە لەبەر هۆکاری یاسایی و تەکنیکی و ڕێگری لایەنی لێکۆڵینەوە لە پارێزەران نەتوانراوە زانیاری تەواوی دۆسییەکە بەدەست بهێنرێت، بۆیە هەوڵدراوە سەرنج و تێبینی و ئەنجامگیرییەکان تەنها لەسەر بنەمای ئەو ڕێژەیە لە زانیاری و بەڵگە بێت کە توانراوە بەدەست بهێنرێن. • میتۆدی بەکارهێنراو ئەم ڕاپۆرتە شیکارییەکی یاساییە بۆ بڕیارێکی دادگا. هیچ گریمانە و ئەنجامگیرییەکی پێشوەخت لەم جۆرە ڕاپۆرتانەدا بەکار ناهێنرێت. بە گشتی لەم جۆرە ڕاپۆرتانەدا چوار پرسیار وەڵام دەدرێنەوە. یەکەم: پرسی سەرەکی، تۆمەت، ڕووداو یان بابەتی کەیسەکە چیی بووە؟ دووەم: بنەمای یاسایی تۆمەتەکە چییە؟ سێیەم: هەتا چ ڕاددەیەک ڕێسا و یاساکانی پەیوەست بە لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن لە گرتنەبەری ڕێکارییەکان و دەرکردنی بڕیاری دادگادا ڕەچاوکراون؟ چوارەم: دادگا لەسەر چ بنەما و ڕێبازێکی حوکمدان بڕیاری لەسەر کەیسەکە داوە بەتایبەت لە تێگەیشتنی بۆ واقیعەکە و ڕاڤەی دەقە یاساییەکانی پەیوەندار بە واقیع و تۆمەتەکانی ناو کەیسەکەوە. دیارە ئەم ڕاپۆرتە زیاتر لەسەر سێ پرسیاری یەکەم کراوە، چونکە لە بڕیارەکەی دادگادا وردەکاری پێویست نەخراوەتەڕوو کە بتوانرێت پشتی پێببەسترێت بۆ وەڵامی پرسیاری چوارەم. سەرچاوەی سەرەکی زانیاری و بەڵگەکانی ئەم ڕاپۆرتە شیکارییە بریتین لە: - بڕیاری دادگای تاوانەکانی-٢-ی هەولێر لەسەر کەیسەکە - دەقە دەستوری و یاساییەکانی پەیوەندار بەلایەنی ڕێکاری و بابەتی کەیسە سزاییەکانەوە - ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان - چاودێریکردنی پرۆسەی دادگایی کردنەکە لە ١٥- ١٦\٢\٢٠٢١ لەناو هۆڵی دادگادا - گفتووگۆ لەگەڵ پارێزەرانی تۆمەتباران - لائیحەی داوای پێداچوونەوەی پارێزەرانی تۆمەتباران کە نێردراوە بۆ دادگای پێداچوونەوە - ڕاپۆرت و لێکدانەوەی یاساناسان لەسەر کەیسەکە و بڕیارەکەی دادگا • لایەنەکانی داواکە: لایەنی جوڵێنەرلەم کەیسەدا بریتییە لە: - ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان. تۆمەتبارانی حوکمدراو لە کەیسەکە بریتین لە پێنج هاوڵاتی کوردستان، ئەوانیش: - شێروان شێروانی - گوهدار زێباری - ئەیاز کەرەم - شڤان سەعید - هاریوان عیسا هەر پێنجیان دانیشتووی پارێزگای دهۆکن. مامۆستا و ڕۆژنامەنووسییان تیایە. وەکو ئەوەی لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس دەکرێت چالاکی مەدەنی و کاری ڕۆژنامەنووسی و ڕێکخراوەیی کۆی کردوونەوە. • چوارچێوەی یاسایی تۆمەتی ئاڕاستەکراو: ئەو تۆمەتەی کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان- پاراستنەوە خراوەتە پاڵ تۆمەتباران بریتییە لە "کۆکردنەوەی زانیاری و دۆکیومێنت لەسەر کەسایەتی و لایەن و دامەزراوەی گرنگی هەرێمی کوردستان و پێدانی ئەو زانیارییانە بە لایەنی دەرەکی بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی هەرێم و دروستکردنی پشێوی و زیانگەیاندن بە کوردستان." بنەمای یاسایی تۆمەتەکەش ماددەی یەکەمی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی هەرێمی کوردستانە کە دەڵێت "هەرکەسێ بەدەستی ئەنقەست و بەهەرشێوەیەک دەبێ، ببێ لەکارێک تێوەگلێ بەمەبەستی زیاندان لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و ببێتە هۆی کەوتنەوەی ئەو زیانە، بەبەندکردنی هەتا هەتا یان بە بەندکردنی کاتی سزا دەدرێت". • ڕێکارییە سەرەتاییەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران: بەپێی زانیارییە تۆمارکراوەکانی ناو دۆسییەکە و وتەی پارێزەرانی تۆمەتبارەکان، سەرەتای کردنەوە و جوڵاندنی کەیسەکە دەگەڕێتەوە بۆ ٧\١٠\٢٠٢٠ کە بە ڕێکەوتی دەستگیرکردنی شێروان شیروانی لە دۆسییەکەدا تۆمارکراوە. پاشان چوار تۆمەتبارەکەیدیکە لە ٢٢\١٠\٢٠٢٠ لە دهۆک دەستگیر دەکرێن. پارێزەرانی تۆمەتباران ئاماژەیان بەوەداوە کە ئەو دەستگیرکردن و ڕێکارییانە بەشێک بوون لە هەڵمەتێکی بەرفراوانتر لە دژی چالاکوانانی مەدەنی سنوری پارێزگای دهۆک بە چەند قۆناغێک کە تیایدا ٢٧ چالاکوان دەستگیرکراون. گرنگە باسی ئەوە بکرێت کە بەشێکی ڕاگەیاندنەکان و ڕێکخراوەکان و چوارچێوەی ڕێکارییەکانیش جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دەستگیرکردنەکان پەیواندار بوون بەو خۆپیشاندان و چالاکیی و جموجۆڵە مەدەنییانەی وەکو ناڕەزایی لە ناوچەکانی دهۆک ئەنجام دەدران. هەروەها لەبەرئەوەی لەدوای خۆپیشاندانەكانی ناوچەی دهۆك و بادینان دەستگیركردنەکان ڕوویانداوە. هەڵبەت دەزگا ئەمنییەکان ئەو بانگەشانە ڕەتدەکەنەوە. ئەمەی خوارەوە لیستی دەستگیرکراوەکانە: • بەڵگەکان: ئەو بەڵگانەی کە لە دادگادا خراونەتەڕوو بریتین لە: یەکەم: چاتی ناو گروپێکی مێسنجەر کە هەر پێنج تۆمەتبارەکەی تیا بوون. لەو چاتانەدا ئاڵووگۆڕی زانیاری و وێنە و دۆکیومێنتی تیایە. ئەوەی خراوەتە ڕوو لە دادگادا زیاتر ئاڵووگۆڕی نامەی ئەو تۆمەتبارانە بووە لە ماسنجەر. چەند وێنەیەک لە دادگاییەکادا لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە خراوەتەڕوو کە لەو گروپی مێسنجەرەدا ئاڵووگۆڕییان پێکراوە. دووەم: بەڵگەی دەنگی تۆمارکراوی تۆمەتباران شێروان شێروانی، گوهدار زێباری سێیەم: دانپێدانانی تۆمەتباران لە چوارچێوەی ئەو وتانەی لە دوای دەستگیرکردنییانلێیان وەرگیراوە چوارەم: زانیاری وەرگیراو لە هەواڵدەری نهێنی دەزگای ئاسایش پێنجەم: وتەکانی گەواهیدەر شەعبان حسین شەشەم: تاپڕێک و چەند مەخزەنێکی کلاشینکۆف و دوو دوربین لە دادگا خراونەتەڕوو حەوتەم: چالاکی و پۆستی پێشتری تۆمەتباران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا • بڕیاری دادگا: لە بڕیارەکەدا هاتووە کە بەڵگەکانی ناو دۆسییەکە ئەوە دەسەلمێنن تۆمەتبارەکان هەڵساون بە (١) کۆکردنەوەی زانیاری ئەمنی و هەواڵگری لەسەر کەسایەتی و جێگا و دامەزراوەی دیار و گرنگی هەرێمی کوردستان، (٢) کۆکردنەوەی زانیارییەکان بەشێوەیەکی نهێنی و ڕێپێنەدراو، (٣) پێدانی زانیارییە کۆکراوەکان بە لایەنی دەرەکی، (٤) مەبەست لە زانیاری کۆکردنەوە و ناردنەکە تێکدانی ئارامی و سەقامگیری و ناوبانگی هەرێم بووە. بۆیە لە بڕیارەکەی دادگادا تاوانبارکراون بەپێی ماددەی یەکەمی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ و لەسەر ئەو بنەمایەش: - تۆمەتبارەکان بە شەش ساڵ زیندانیکردن حوکم دراون. - دوای تەواوبوونی ماوەی زیندانیکردنیان، دەخرێنە ێر چاودێری پۆلیسەوە بۆ پێنج ساڵی دیکە. - مۆبایل و کۆمپیوتەر و کامێراکانیان دەستیان بەسەردا دەگیرێت. - ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم سەرپشک کراوە لە داواکردنی مافی مەدەنییان لە تۆمەتبارەکان. هەروەها چەند وردەکارییەکی دیکە لە بڕیارەکەدا هاتووە کە لێرەدا نەپێویست نەزانراوە ئاماژەیان پێبدرێت. • تێبینی و سەرنج لەسەر کەیسەکە تایبەت بە ڕێکارییەکان: 1. وەرگرتنی وتەی تۆمەتباران بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەکانییان بووە. ئەمە لەلایەن پارێزەرەکانەوە جەختی لێکراوەتەوە و ئاماژەیان بەوەداوە کە چەندین جار داوایان کردووە ئامادەی ڕێکاری لێکۆڵینەوەکان بن بەڵام ڕێگەیان پێنەدراوە ئامادەی هیچ ڕێکارییەک بن لە تەواوی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوەدا. ئەمەش پێشێلکردنی یاسا و سەرجەم ڕێكەوتننامە و جاڕنامە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە پاراستنی مافی مرۆڤ. دابینکردنی پارێزەر وەکو بەشێک لە مافی بەرگری لەخۆکردنی تۆمەتبار بنەمایەکی دەستوری هەیە. بڕگەکانی ٤ و ١١ لە ماددەی ١٩ی دەستوری عێراقدا چەسپاون. بەپێی ماددەی سێیەم\ج لە یاسای ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٣ی ھەمواری یاسای بنەماکانی دادگەرییە سزاییەکان عێراقى ژمارە ٢٣ ى ساڵى ١٩٧١ ، پێویستە بەر لە وەرگرتنی ئیفادەی تۆمەتبار، پارێزەری بۆ دابین بکرێت. هەروەها پێچەوانەی مادەی (14/3) لە پەیماننامەی نێودوڵەتی تایبەت بە مافە سیاسیی و مەدەنیەكانە. 2. وەرگرتنى وتەى تۆمەتبار بەبێ ئامادەبوونى بریکارەکەی بە (خطأ جوهری فی الإجراءات) دادەنرێت.کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەر ڕێکارییەکی ئەنجامدراو. ماددەی بەندى ( ٢٤٩ – أ ) لە یاساى بنەماکانی دادگەرییە سزاییەکان ئاماژەى بەوە داوە کە هەڵەى گەورەیە لەڕووى ڕیککارى یەوە یەکێکە لە هۆکارەکانى هەڵوەشاندنەوەى بریار یان ڕیکارەکان. هەروەها هەرکاتێک تۆمەتبار پارێزەری خۆى هەبوو ناکرێت پارێزەرى منتدب ى بۆ دابنرێت لە بەرئەوەى بنەما لە مافی بەرگری ئەوەیە کە تۆمەتبار خۆى پارێزەر بۆ خۆی هەڵبژێرێت. 3. وەرگرتنی وتەی تۆمەتبارەکان لەدەرەوەی ئەو ماوەیەدا بووە کە یاسا دیاری کردووە. بەپێی ماددەی ١٢٣ی یاسای بنەماکانی دادگەرییە سزاییەکان یە سزایەکانى عێراقى ژمارە ٢٣ ى ساڵى ١٩٧١ پێویستە لە ٢٤ کاتژمێردا بێت. پارێزەرەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە جیاوازییەکی زەمەنی زۆر هەبووە لەنێوان کاتی دەستگیرکردن و کاتی وەرگرتنی وتەی تۆمەتباراندا.پارێزەرەکان و تۆمەتبارانیش لە کاتی دادگاییەکەدا جەختییان لەسەر ئەوە کردەوە. 4. ئەشکەنجە و هەڕەشەلێکردن و زۆرلێکردن لەبەرانبەر تۆمەتباران ئەنجامدراوە. پارێزەرانی تۆمەتباران لە دادگاییەکەدا و لە داوای پێداچوونەوەکەشدا جەختییان لەسەر ڕوودانی ئەشکەنجەدان و زۆرلێکردن کردەوە.تۆمەتباران لەبەردەمی دادگا رایان گەیاندووە کە روبەروی ھەرەشەو گورەشەو فشاری مادی و مەعنەوی و ئازاروئەشکەنجە بونەوە و ھەرەشەی ناموسیان لێکراوەو ھەموو دانپێدانانەکانییان لەژێر هەڕەشە و ئەشکەنجەدا بووە. دیارە ئەشکەنجەدان پێشێلکارییەکی دەستوورییە. بڕگەی ج لە ماددەی ٣٧ ی دەستوری عێراق زۆر بەڕوونی دەڵێت (يحرم جميع أنواع التعذيب النفسي والجسدي والمعاملة غير الإنسانية، ولا عبرة بأي اعتراف انتزع بالإكراه أو التهديد أو التعذيب، وللمتضرر المطالبة بالتعويض عن الضرر المادي والمعنوي الذي أصابه وفقاً للقانون.) بۆیە هیچ وتەیەکی وەرگیراوی تۆمەتبارەکان بەهای یاساییان نامێنێت ئەگەر لە ئەنجامی ئەشکەنجەدانەوە یان زۆرلێکردنەوە بەدەستهاتبن. بەهەمان شێوە ماددەی ٢١٨ لە یاسای بنەماکانی دادگەرییە سزاییەکانى ژمارە ٢٣ ى ساڵى ١٩٧١ دەڵێت (يشترط في الاقرار ان لا يكون قد صدر نتيجة اكراه). هەروەها ئەشکەنجەدان و زۆرلێکردن بۆ دانپێدانان پێشێلکاری ماددەی ١٢٧ هەمان یاسایە. هەروەها پێچەوانەی مادەی (5) لە جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤ. وە ئەو ژینگەیەی كە تۆمەتبارانی تێدا ڕاگیراون و ڕێگەیان پێ نەدراوە كەس و كار و پارێزەرەكانیان سەردانیان بكەن ڕاستی ئەم گومانە زیاتر دەكات هەڵبەت ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نامرۆڤانە پێچەوانەی ماددەی ١٥ی ڕێککەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و ماددەی ٧ی ڕێککەوتننامە سیاسی و مەدەنییەکانە کە عێراق پەسەندی کردوون و دادگاکانی عێراق پێویستە پابەندبن پێیانەوە. 5. وەرنەگرتنی هیچ ڕێكارێك لەسەر ئەو بانگەشەیەی كە تۆمەتباران لەبەردەم دادگای تاوانەكانی 2/هەولێر كردویانە بانگەشەی ئەشكەنجەدان و دانپێدانان بە زۆر پێچەوانەی مادە (12) لە ڕێكەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجە و مادە 333 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 بۆ ساڵی 1969 ی بەركار كە دەبوو دادگا پەڕاو بۆ ڕاستی و دروستی ئەو بانگەشانە بكاتەوە كە تۆمەتباران بانگەشەی بۆ دەكەن ئەمە سەڕەڕای ئەوەی لە بڕیارەكەی دادگاشدا هیچ ئاماژەیەك بەوە نەدراوە. 6. ڕێگا بە پارێزەرەکان نەدراوە کە دۆسییەکە ببینن بە درێژایی قۆناغی لێکۆڵینەوە. ئەمەش پێچەوانەى ماددەی (٥٧ – أ) لە یاساى بنەماکانی دادگەرییە سزاییەکان کە ڕێگە دەدات لایەنەکانى داواى سزایى و بریکارەکانیان ئامادەى ڕێکارەکانى لێکۆڵینەوە بن و هەر ریکارێک لە بەر پاساوێکی تایبەت بەبێ ئامادەبوونى لایەنەکان ئەنجام بدرێت دەبێت دواى نەمانى پاساوەکە، دۆسیەکە بخرێتە بەردەستیان تا ئاگادارى ڕێکارەکان بن. لە گفتووگۆیەکدا لەگەڵ پارێزەری تۆمەتبارەکان ئەوەی ڕاگەیاند کە تەنها بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ڕۆژێک پێش دادگاییەکە مۆڵەتی پێدراوە دۆسسیەکە بخوێنێتەوە. دیارە ئەم ڕێگریلێکردنە کاریگەری گەورەی هەبووە لەسەر تەواوی ئەو ڕێکاری و ئامادەکارییەی کە پێویست بووە بکرێت بۆ مافی داکۆکیکردن لە تۆمەتباران. ئەمەش پێشێلکارییەکی دیاری ماددەی ٢٠ یاسای پارێزەرایەتی ژمارە ١٧ی ساڵی ١٩٩٩ ی هەرێمی کوردستانەکە تیایدا هاتووە ( پێویستە لەسەر دادگاکان و ئەنجومەنەکان و هەموو هەیئەت و دەسەلات و مەرجەعەکانی دیکەش ڕێگا بە پارێزەر بدەن فایلی دەعوا و پەڕە و کاغەزی لێتوێژینەوە یان هەر پەڕە و کاغەزێکی دیکە بخوێنێتەوە و...). هەڵبەت ئەوە پێچەوانەی زۆربەی بنەماکانی تایبەتە بە بوونی پارێزەر و دادگایی دادپەروەرانە و مافی داکۆکی لەخۆکردنی تۆمەتبار لە دادگا سزاییەکاندا. 7. ڕێگا بە کەس و کاری گیراوەکان نەدراوە تۆمەتبارەکان ببینن بە درێژایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە. بەپێی گوتەی کەس وکارییان، زیاتر لە ٤ مانگ ڕێگرییان لێکراوە بیانبینن و پێشتریش بۆ ماوەیەکی درێژ سۆراخیشیان نەزانیون و هیچیان پێڕانەگەینراوە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لەسەر چارەنووسی تۆمەتبارەکان. هەڵبەت ئەوە پێشێلکاری مافی تۆمەتبارانە بەگوێرەی بنەمای (15) لە بنەماكانی پەیوەندیدار بە پاراستنی سەرجەم ئەو كەسانەی ڕووبەڕووی دەست بەسەر كردن بوونەتەوە و هەروەها ڕێسای (92) لە لانیکەمی بنەما نمونەییەكان بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ بەندكراوان. بۆ زۆر لایەنی بواری مافی مرۆڤ ئەوە وەکو مامەڵەی نامرۆڤانە لێکدەدرێتەوە. دادوەرێکی کوردستان لەوبارەوە دەڵێت (بێسەروشوێن کردن و رێگرتن لە بینینی کەس و کاری تۆمەتباران بۆ ماوەی زیاتر لە چوار مانگ لەکوێیی اسادا ھەیە؟ بینینی کەس وکار مافی ھەموو راگیراوێکە). 8. شوێنی دادگاییکردنەکە لە هەولێر بووە لەکاتێکدا شوێنی ڕووداوەکان دەکەوێتە ناوچەکانی دهۆکەوە. ئەمە بە سەرپێچیکردنی مادەی ٥٣ لەیاسای بنەماکانی دادگەرییە سزاییەکان لێکدەدرێتەوە سەبارەت بە تایبەتمەندی شوێن کە بەپێویستی دەزانێت شوێنی دادگایی کردنەکە لە شوێنی ڕوودانی ئەو کارانە بێت کە خراونەتە پاڵ تۆمەتباران. یەکێک لەو لێکدانەوانەی کە بۆ ئەم گواستنەوەیە کراوە ئەوەیە کە پێشتر بە بڕیاری ژمارە ١٥٨\ت\٢٠٢٠ لە ٤\١٠\٢٠٢٠ دادگای تاوانەکانی دهۆک بە سیفەتی پێداچونەوە ئەوەی هەڵوەشاندۆتەوە کە ئەو جۆرە کارانە بە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و کاری تۆمەتبارانی بە مومارەسەکردنی مافێکی مەدەنی داناوە. 9. پەلەکردن لە دادگاییکردنەکەدا بەبێ ڕەچاوکردنی دیراسەی پێویستی زانیاری و بەڵگە و ڕێکاری و ماف و داوای تەواوی تۆمەتباران. خێرایی دادگایی کردنەکە بووەتە جێگای پرسیار. دوای ئەوەی لە ١٨\١\٢٠٢١ دۆسییەکە هەواڵە کراوە، ئەوانیش ١٥\٢\٢٠٢١ یان وەک یەکەم ڕۆژی دانیشتی دادگایی کردن دیاری کردووە. لە ١٦\٢\٢٠٢١ دادگای تاوانەکان بڕیاری لەسەر دۆسییەکە داوە. پارێزەرانی تۆمەتبارەکان دەڵێن بە دوو ڕۆژ دادگاییەکە تەواو کراوە بەبێ بەدواداچوونی پێویست بۆ داواکاری تۆمەتباران لەسەر بەڵگە و ڕێکارییەکانی قۆناغی لێکۆڵینەوە. دادوەرێک لەوبارەیەوە نوسیویەتی ( دادگایی کردنەکە پەلە پەلی تیا بووە. لە دوو ڕۆژی یەک لەدوای یەکدا کێشەکە بەپەلە یەکلایی کراوەتەوە بێئەوەی دادگا خۆی جارێکی تر مەلەفەکان بە وردی تاووتوێ بکات. دادگا نەدەبوایە ئیکتیفا بکات بەوەی لە ڕێکارییەکان و بەلّگەکانی قۆناغی لێکۆلینەوەوە خراوەتەڕوو، شاهیدەکانی بانگ نەکردووەتە بەردەم دادگا و تەنھا وتەکانی پێشوی خوێندۆتەوە کە لە لەقۆناغی لێکۆلینەوەدا لەبەردەم دادوەری ئاسایشدا داویانە. لە كاتێكدا ئامادەكردنی شاهیدەكان كارێكی ئاسان بووە بەو پێیەی دوو كەس لە شاهیدەكان كە لە ناو دۆسیەكەدا ناویان هاتووە ڕاگیراون لە لای ئاسایش، بەھەمان شێوەش بۆ بەڵگە دەنگییەکان ، ھەرچەندە تۆمەتباران نکۆڵییان کردبوو کە ئەو دەنگانە ھی ئەوان بێ و داوایان کردبوو بنێردرێ بۆ شارەزا ،بەڵام دادگا ئەو داواکاریەی پشت گوێخست ، تۆمەتبارانیش ھەموویان نکۆڵییان لە تۆمەتەکان کرد). شیاوى ئاماژە بۆ کردنە کە خوێندنەوەى وتەى شاهید بەدەرە لە سەر بنەڕەتی ڕێکارەکان و تەنها لە چەند حاڵە تێکى دیاریکراودا هاتووە کە لە بەندى ( ١٧٢-١٧٦ ) لە یاساى بنەماکانی دادگەرییە سزایىەکاندا هاتووە، و ناکرێت بێجگە لەو حاڵەتانە وتەى شاهید بخوێنرێتەوە. بەپێچەوانەوە دەبێتە پێشێلکردنى مافى لایەنەکانى داواى سزایى. هەڵبەت مامەڵەکردنی دادگا بەو شێوەیە لەگەڵ ئەو بەڵگانەی کە بنەمای بڕیاری دادگا بوون پێچەوانەی ماددەی ٢١٢ی یاسای بنەماکانی دادگەرییە سزاییەکانە. تایبەت بە لایەنە بابەتییەکان: 10. یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ بەسەر ئەو واقیع و کارانەدا جێبەجێ ناکرێت چونکە سروشتی کارەکان و مەبەستی تۆمەتباران لەو کارانە تەواو جیاوازە لە سروشت و بنەماو چوارچێوە و مەبەستی ماددەی یەکەمی یاسای ناوبراو. پارێزەرەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە تۆمەتباران وەکو ڕۆژنامەنوس و چالاکوان هەڵساون بە کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاری و دۆکیومێنتەکان. ئەمەش دەچێتە بواری مومارەسەی ئازادییەکانەوە. هەروەها جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەهۆی ئەو کارانەوە هیچ زیانێکی ئەمنی و نەخوازراو بەر هەرێمی کوردستان نەکەوتووە کە مەرجێکی جێبەجێکردنی ئەو ماددە یاساییەیە. 11. دادگا شاهێدی سەرەکی (شەعبان حسین)ی نەهێناوە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و ڕوونکردنەوەی تۆمەتباران. هەرچەندە پارێزەران داوایان کرد، بەڵام دادگا ڕەتیکردەوە. دیارە ئەوە پێشێلی بڕگەی مادەی (63/ب)یە لە یاسای بنەماکانی دادگەرییە سزاییەكانە. هەروەها بەهەند وەرنەگرتنی ماددەی ١٧٥ی هەمان یاسایە. 12. ئەوەی جێگای سەرنجە دادگا لە بڕیارەکەدا داوای پارێزەرەکان بۆ هێنانی شاهید و بەهەند وەرنەگرتنی خۆیان لەسەر ئەو داوایە باس نەکردووە. ڕێگای پەیڕەو کراو ئەوەیە کە داواکە و بەهەند وەرگرتن و ڕەتکردنەوەی دادگا بۆ هێنانی شاهێدەکە بنوسرایەتەوە. 13. دادگا داوای تۆمەتبارەکانی بەهەند وەرنەگرت بۆ ئاراستەکردنی تۆماری دەنگی شێروان شێروانی بۆ شارەزای بەڵگە تاوانییەکان. تۆمەتباری ناوبراو ڕەتیکردەوە کە ئەوە ئەو بێت لەو بەڵگە دەنگییە تۆمارکراوەدا و داوای کرد بنێردرێت بۆ شارەزا هەتاوەکو ڕاست و دروستی تۆمارە دەنگییەکە دەربخرێت، بەڵام دادگا داواکەی ڕەتکردەوە. لە بڕیارەکەشدا ئاماژە بەو داوایە و وەڵام وپاساوی دادگا لەوبارەیەوە نەکراوە. 14. بەگوێرەی ناوەڕۆکی بڕیارەکە، دادگا وەکو پێویست نەچۆتە وردەکاری بنەمای بە تاوانکردنی ئەو کارانەی کە تۆمەتباران کردویانە لەسەر بنەمای یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣. دادگا وەڵامی چەندین پرسیاری پەیوەنداری یاسایی نەداوەتەوە، گرنگترینییان: - ئایا بۆچی کۆکردنەوە و ناردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و دۆکیومێنت لەم کەیسەدا لە چوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕین دەهێنراوە و کراوە بە تاوانێکی مەترسیداری سیخوڕیکردن بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێم و نانەوەی ئاژاوە و پشێوی؟ - ئایا جۆری زانیاری و دۆکیومێنتەکان هەتاچەند یەکلاکەرەوە بوون لە پێکهێنانی کردە تاوانییەکەدا؟ چی دادگای گەیاندۆتە ئەو قەناعەتەی کە کۆکردنەوەی زانیاری گشتی و دۆکیومێنتکردنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مافەوە بکاتە کردەیەکی تاوانکاری؟ - بۆچی دادگا شوناس و پیشە و تایبەتمەندی و کاری پێشتری تۆمەتبارانی لەبەرچاو نەگرتووە لە بڕیاردان بەسەر واقیعەکەدا؟ بۆچی دادگا ئەو پێوەرانەی بەکار نەهێناوە لانیکەم بۆ تێگەیشتن لە مەبەستی تۆمەتباران لە کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاری و دۆکیومێنتەکاندا؟ - ئایا چی دادگای گەیاندۆتە ئەو بڕوایەی کە کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوە و ئاڵووگۆڕی زانیاری و دۆکیومێنتی تایبەت بە مافی مرۆڤ و پێشێلکارییەکان وڕەوشی زیندانییان و گەندەڵی لە بواری گشتیدا لەلایەن کەسانێکی ناسراو بە چالاکوان و ڕۆژنامەنوس بە تاوان بزانێت یان بە هۆکاری تێکدانی ئاسایش و زیانگەیاندن بە هەرێمی کوردستان بزانێت؟ - ئایا کەی پێدانی ئەم جۆرە زانیارییانە دەبێتە تاوان لەچوارچێوەی ماددەی یەکەمی یاسای ژمارە ٢١ی ٢٠٠٣ و کەی پێدانی ئەو زانیارییانە نابێتە هۆی دروستبوونی کردەی تاوان؟ - بۆچی دادگا ناڕاستەوخۆ گریمانەی ئەوەی کردووە کە ڕێکخراو یان پەیجی ١٧ی شوبات لایەنێکی دەرەکییە و زانیاری پێدانی لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ وزیندانیانی هەرێم و گەندەڵی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ئاسایشی هەرێم؟ ئایا بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییانە لە پەیجی ١٧ی شوبات هیچ زیانێکی لێ کەوتۆتەوە؟ پارێزەرانی تۆمەتباران ئاماژە بەوە دەدەن کە رێکخراوی ١٧ شوبات تەنھا پەیجێکەو کوردانی تاراوگە دروستیان کردوە بۆ بلاو کردنەوەی پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ. - ئایا پێدانی زانیاری لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، سەندیکا پیشەییەکانی وڵاتانی دیکە تاوانە لەو چوارچێوەیەدا کە لە دۆسییەی تۆمەتبارەکاندا خراوەتەڕوو؟ ئایا ئەمانە بە سیخوڕیکردن هەژمار دەکرێن؟ کەی سیخوڕیکردنە و کەی دەبێتە کاری ڕۆژنامەوانی، مەدەنی یان ڕێکخراوەیی؟ - بە پشت بەستن بە چ بەڵگەیەکی دیکە دادگا وتەکانی شێروان شێروانی بە تەشکیلکەری تاوان داناون؟ پارێزەرەکانی دەڵێن تەنانەت خودی ئەو بابەتانەش کە لەسەر زاری خۆیەوە دراونەتە پاڵ شیروان شیروانیوگوایە لەبەردەم دادوەری لێکۆلینەوەی ئاسایشدا دانی پێدا ناون دەچنە خانەیڕادەربرین و رەخنە لەحوکمەت و چاودێری پێشیلکاریکان. لەگەڵ ئەوەشدا ھیچ بەلّگەیەکی سەلمێنەر نییە کە تۆمەتبار ئەو شتانەی کردبێ چونکە تەنھا وتەکەی خۆیەتی و بەھیچیتر پشتڕاست نەکراوەتەوە ، خۆشی لەبەردەم دادگا نکوڵی لەو وتانە کرد. - دادگا بە چ بەڵگەیەک بەشداری تاوانکاری لەنێوان ئەو پێنج تۆمەتبارەدا بڕیارداوە لەکاتێکدا بەپێی گوتەی پارێزەران بەشدارییەکی ڕاستەوخۆ نابینرێت لەنێوان ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ شێروان شێروانی و چوار تۆمەتبارەکەی دیکە؟ - بۆچی وێنەگرتنی شوێنەکان لەچوارچێوەی ئەو ماددە یاساییەدا بە تاوانکاری دانراوە؟ بەگشتی وێنەگرتنی ھەر شوێنێک ئەگەر نەنوسرابێت وێنەگرتن قەدەغەیە، نایاسایی نییە. خۆ ئەگەر وێنەی شوێنێک بگیرێت کە نوسرابێتقەدەغەیە، ئەوا بە تاوانی سەرپێچییاساو رینمایی و فەرمان دادەنرێت بەگوێرەی مادەی ٢٤٠ لەیاسای سزادان، نەکبە تاوانی تێکدانی ئاسایش. 15. وەرگرتنی وتەی نوێنەری ئەنجومەنی ئاسایش وەکو لایەنێکی رکەبەر (سکاڵاکار) جێگای سەرنجی یاساییە چونکە ئەو دەزگایە لایەنی لێکۆڵینەوە بووە لە دۆسییەکەدا. کۆکردنەوەی لایەنی لێکۆڵینەوە و رکەبەر لەیەک دەزگادا گۆڕانێکی بنەڕەتی دروست دەکات لە تەواوی سیستمی دادوەریدا. ئەنجومەنی ئاسایش دەزگایەکی لێکۆلینەوەیە لە جیاتی پۆلیس بۆ ئەو تاوانانەی کە بەگوێرەی یاساکەی خۆیان دەچنە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئاسایشەوە.بۆیە ئەوان ڕکەبەر نین هەتاوەکو وتەیان وەربگیرێت. ڕکەبەر و نوێنەری مافی گشتی لە ھەموو داوایەکی سزاییدا تەنھا داواکاری گشتییە نەک لایەن و دەزگاکانی بەرزەبتی دادوەری بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارییەکانی لێکۆڵینەوە لە کەیسە سزاییەکاندا. ئەمە بە پێشهاتێکی مەترسیدار لێکدەدرێتەوە. 16. بەهەمان ئاڕاستە دادگا ئەنجومەنی ئاسایشی کردووە بەخاوەن مافی مەدەنی و مافی داواکردنی قەرەبووی بۆ داناوە. بەوەش جارێکی دیکە دەزگای ئاساییشی کردۆتە لایەن لەداواکەدا. 17. بەگوێرەی ماددەی یەکەمی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ پێویستە تێوەگلان لە تاوانکارییەکە بە ئەنقەست بێت و لە ئەنجامی کارەکەشدا زیان بە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری دام ودەزگاکانی هەرێم گەیشتبێت، بەڵام بەپێی ئەوەی لە بڕیارەکەدا دیارە، دادگا پاساو و بەڵگەی پێویست و سەلمێنەری لەبەردەستدا نەبووە لەلایەک بۆ سەلماندنی مەبەستی تۆمەتباران و لەلایەکی دیکەشەوە بۆ کەوتنەوەی زیانە گریمانکراوەکان. پارێزەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە کەمترین گفتووگۆ لەسەر نییەت و مەبەستی تۆمەتباران لە کۆکردنەوە و بلاوکردنەوەی زانیاری و دۆکیومێنتەکاندا کراوە. بەهەمان شێوە هیچ بەڵگەیەک نەخراوەتە بەردەم دادگا کە سەلمێنەری ئەوە بێت ئەو کارەی تۆمەتباران کردویانە بووەتە هۆی هیچ زیانگەیاندنێک بە ئاسایس و سەقامگیری هەرێم. 18. بەشێکی ئەو زانیاری و دۆکیومێنتانەی لەدژی تۆمەتبارەکان بەکارهاتوون لەناو مۆبایل و کامێرا و کۆمپیوتەری تۆمەتبارانەوە دەرهێنراون و بەشێک بوون لە زانیاری تایبەتی تۆمەتباران. ئەبوایە دادگا بپرسێت کە بە چ ڕێگایەک ئەنجومەنی ئاسایش توانیویەتی ئەو پاسوۆردانە بەدەست بهێنێت؟ ئایا لایەنەکانی لێکۆڵینەوە دەتوانن تۆمەتباران ناچار بکەن بە پێدانی پاسوۆرد و زانیاری پارێزراو لە مێشکی خۆیاندا؟ سنوری ئەو جۆرە ناچارکردنە چییە؟ بۆچی دادگا لە چۆنییەتی بەدەستهێنانی ئەو زانیارییانەی نەکۆڵیوەتەوە لانیکەم بە چەند پرسیارێکی سادە لە تۆمەتباران؟ • لیستی پێشێلکاری لە مافی تۆمەتباراندا: • دەرئەنجام: دوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی هەولێر لەژێر ڕۆشنایی ئەو زانیاری و بەڵگەو سەرچاوانەی بەردەست بوون، هەروەها دوای شیکاری چۆنییەتی بەڕێوەچوونی ڕێکارییەکان و دادگاییکردنەکە و بڕیارەکە و چۆنییەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ بەسەر کەیسەکەدا، چەند تێبینی و سەرنجێکی جەوهەری لەسەر بڕیارەکەی دادگا خراوەتەڕوو. لە ئەنجامی شیکارییەکەدا چەندین سەرنج و تێبینی یاسایی لەسەر ڕێکارییەکانی لێکۆڵینەوە و بریارەکەی دادگا دروست بوون. لێرەوە خوازیارین کە لە پێداچوونەوەی کەیسەکەدا ئەو تێبینییانە بەهەند وەربگیرێن. • هاوپێچەکان: - بڕیاری دادگا - یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ - لائیحەی پێداچوونەوەی پارێزەران
مەریوان وریا قانع- ئاراس فەتاح ( تایبەت بە درەو) ڕۆژی یەک شەمەی ڕابردوو ھەواڵی مردنی نەوال سەعداوی بە جیھاندا بڵاوبووەوە. مەرگ کۆتایی بە ژیانی یەکێک لە بەناوبانگترین ژنەکانی جیھانی عەرەبیی و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، ھێنا. ژنێک خاوەنی کاریگەرییەکی گەورەوە لەسەر بیرکردنەوە و ڕامانی زیاد لە نەوەیەک لە نەوەکانی پەنجا ساڵی ڕابردووی کۆمەڵگاکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و یەکێک لەو نووسەرانەی کە نووسین و جەنگ بۆ بونیادنانی دونیایەکی دادپەروەتر، بە شێوەیەکی فرەجۆرە بە یەکتر یەکسانکردبووە. کاتێک نەوال سەعداوی لە ساڵی ١٩٣١دا لە گوندێکی چەپەکی میسردا و لە خێزانێکی گەورەدا لەدایکدەبێت، خێزانێک بە نۆ مناڵەوە، کەس پێشبینیی ئەوەی نەدەکرد ئەم کچە ببێت بەو ناوە گەورە و گرنگەی ناو مێژووی سیاسیی و ڕۆشنبیریی ئەم ناوچەیە. چیرۆکی ژیانی نەوال سەعداوی چیرۆکی کچێکی لادێییە خێزانەکەی لە تەمەنی دەساڵیدا دەیەوێت بیدات بە شوو، بەڵام ئەو بەو مناڵیە تەسلیمی ئەم بڕیارە قێزەونە نەبو، ڕەتیکردەوە و ئامادەنەبوو ئەو تاوانە قبوڵبکات. بەڵام نەوال سەعداوی، کچێکی خەتەنەکراوە لە تەمەنی شەش ساڵییدا، کە دواتر دەبێت بۆ یەکێک لە ناسراوترین ژنەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و جیھان، کە دژی تاوانی خەتەنەکردنی کچان و تەشویھکردنی جەستەیان و ئەشکەنجەدانیان دەجەنگا. چیرۆکی ئەم خانمە چیرۆکی گۆڕانی کچێکی کۆنترۆڵکراو و سنووردارکراوی ناو خێزانێکی عەرەبییە، بۆ یەکێک لە بەرگریکارە ھەرە گەورەکانی مەسەلەی یەکسانی ژنان و ئازادیان لە جیھاندا. وەکچۆن چیرۆکی پزیشکێکە کە دەبێت بە یەکێک لە ناوە ھەرە گرنگەکانی ناو بزوتنەوەی فێمینستیی لە جیھانی عەرەبیی و دونیادا. دیوێکی تری ژیانی ئەم ژنە ئازایە گۆڕانیەتی لە ھەوادارێکی بزوتنەوەی ئیخوانی موسلیمینەوە لە میسر، بۆ یەکێک لە نووسەر و چالاکەوانە چەپگەر و مارکسیستە سەرسەختەکانی جیھانی عەرەبیی. نەوال سەعداوی کۆچیکرد و لە دوای خۆیەوە دەیان کتێبی جۆربەجۆر و چەندەھا ھەڵوێستی ئازایانە و خەباتێکی دورودرێژ و سەختی بۆ یەکسانیی و ئازادیی ژنان لەم ناوچەیەدا بەجێھێشت. ئەم ژنە وەک مناڵێکی تەقلیدیی ناو خێزانێکی تەقلیدیی میسری لەدایکبوو، بەڵام وەک فێمینیستێکی ڕادیکاڵ، ناسراو لە ھەموو جیھاندا، کۆچی دواییکرد. لە سەرەتاکانی ھۆشیاربوونەوە و بە قسەھاتن و پەنابردن بۆ نووسینەوە، ئەم ژنە ڕووبەڕووی چەندەھا فشار و هەڕەشەی جیاوازی بێدەنگکردن بووەوە. کۆمەڵێک وێستگەی تایبەت لە مێژووی ھەوڵدان بۆ بێدەنگکردنی ئەم ژنەدا ھەیە، کە زیاد لە لایەنێک و زیاد لە پیاو و ھێزێک ویستویانە و سەرقاڵی بێدەنگبوونی بوون. نەوال سەعداوی کاتێک خوێندنی کۆلیژی پزیشکی تەواودەکات، سەرەتا وەک پزیشک لە وەزارەتی تەندروستی میسر دەستبەکاردەبێت. بەڵام کاتێک لە ساڵی ١٩٧٢ دا کتێبی ”ژن و سێکس“، دەنووسێت و بڵاودەکاتەوە، کتێبەکە دەنگدانەوەیەکی گەورەی دەبێت و ھەراو ھۆریایەکی زۆر دروستدەکات. خەڵکانێکی زۆر ھەم نووسەرەکەی و ھەم ناوەرۆکی کتێبەکە بە بەدڕەوشتیی و وێرانکردنی ئەخلاق تۆمەتباردەکەن.ھەم نەوال سەعداوی خۆی و ھەم کتێبە دەکەونە بەر ھێرش و و سەرزەنشت و ئیدانەکردنی کۆمەڵگای میسریی. وەزارەتی تەندروستییش سزایەکی قورسی دەدات و لە ئیشەکەی دەریدەکەن. لەو کتێبەدا نەوال سەعداوی باس لە جەستەی ژن و ژیانی سێکسیی ژنان و پەیوەندیی کۆمەڵگا بە لەشی ژنەوە، دەکات. زۆر بە وردیی باس لە جیاوازیی دروستکراوی نێوان کوڕ و کچ و مسەلەی ”پەردەی کچێنیی“ و ”پاکیزەیبوون“ی ژنان دەکات. ئەمەش لە کۆمەڵگایەکدا ژیانی سێکسی ژنان وەک حەرام و تابویەکی گەورە وێنادەکات. بەڵام ئەوە کۆتایی فشارەکان نییە. ساڵی ١٩٨١کاتێک ئەنوەر ساداتی سەرۆک کۆماری میسر ژمارەیەک لە ڕۆشنبیر و نووسەرە ڕەخنەییەکانی میسر دەگرێت، نەوال سەعداوی یەکێک لە گیراوەکان دەبێت. ئەمجارەیان فشار لەسەر ئەم ژنە تەنھا لەناو کۆمەڵگاکەوە نایەت، بەڵکو دەوڵەت خۆشی دەبێت بە یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی دروستکردنی فشار. ئەزموونی گرتن و زیندانکردنی نەوال سەعداوی کاریگەریی گەورە لەسەر کەسایەتیی ئەو جێدەھێڵن و توڕەتر و یاختریشی دەکات. ساڵی ١٩٨٢ دوای ئازادکردنی لە زیندان، سەعداوی ”ڕێکخراوی ھاریکاریی ژنان“ دروستدەکات بۆ بەرگریکردن لە ژنانی میسر و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییان لەو وڵاتەدا، کەچی ساڵی ١٩٩١ حکومەتی میسری ڕێکخراوەکەی پێدادەخات و فەندەکانی دەبەخشێت بە ھەندێک ئۆرگانی ئیسلامیی. کاتێکیش ڕۆمانی ”کەوتنی ئیمام“ بڵاودەکاتەوە، کە ڕەخنەیەکی ھەمەلایەنە لە کۆمەڵگا و خوارافەت و پیاوانی دین و نایەکسانیی، ھەندێک لە گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانی میسر، ناوی نەوال سەعداوی دەخنە سەر لیستی ئەو کەسانەی کە دەبێت بکوژرێن. کاتێکیش مێردی دووھەمی پێی دەڵێت بەھۆی نووسینەکانی ئەوەوە ھاوڕێ و دۆستەکانی سەرزەنشتی دەکەن و ڕەخنەی لێدەگرن. نەوال سەعداوی مێردەکەی، کە پارێزەر بووە، تێدەگەیەنێت کە واز لە نووسین ناھێنێت. کاتێک مێردەکەشی دەیخاتە بەردەم دوو ئەگەرەوە: یان ئەو یان نووسین. سەعداوی نووسین ھەڵدەبژێرێت و لە مێردەکەی جیادەبێتەوە. نەوال سەعداوی بەشێکی گرنگی ئەو نەوە و دونیا ڕۆشنبیرییە چەپگەرە بوو کە لە ساڵانی حەفتادا بە ھۆشیارییەکی ڕەخنەییەوە لەسەر زیاد لە دەرکەوتێکی کۆمەڵگا و سیاسەت و دین لە جیھانی عەرەبیدا کاریاندەکرد. بابەتی پێگەی ژن و چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەناو کۆمەڵگایەکی پاتریارکیی و دینییدا بابەتی سەرەکیی نووسینەکانی ئەم ژنەیە. لەشی ژن وەک ڕووبەرێکی نەناسراو و گەمارۆدراو بە حەرامی دینیی و پاتریاریکیی، بەکەم سەیرکردن و سنووردارکردنی تواناکانی، لێدان و سوکایەتیپێکردنی تا ڕادەی کوشتن، یەکێکە لە بابەت و پرسە سەرەکییەکانی تری. بەر لە سەعداوی ھیچ نووسەرێکی تری جیھانی عەرەبی لەسەر پێگە و چۆنیەتی مامەڵەکردنی جەستەی ژن و دەرئەنجامە سایکۆلۆژییە کوشندەکانی ئەم مامەڵەیە بۆ ژیانی ئافرەتانی، نەنووسیوە. ئەو بابەتە سەرەکییانەی کە قەڵەمەکەی نەوال سەعداوی لەسەریان دەوەستا بەشێکبوون لەو سێکوچکە یاساغ و حەرامەی لە جیھانی عەرەبیدا تا ئەمڕۆش بە یاساغی ماونەتەوە. سێکوچکەی دین و سێکس و سیاسەت. کتێبەکانی سەعداوی کاردانەوەی گەورەیان بەدوای خۆیاندا دەھێنا، زۆربەی ئەوانەی لەسەر ئەو کتێبانەیان دەنووسی، دژی ناوەرۆکی کتێبەکان و دژی نووسەرەکەی دەیاننوسیی. بەگژ بۆچوون و شیکردنەوەکانیدا دەچوون، دەیانوسیت شەرعیەت لەو ڕاستگۆییە بسێننەوە کە لەو کتێبانەدا ئامادەیە. ئەم خانمە بەرگریکەرێکی سەرسەختی ئازادیی بوو، باوەڕێکی گەورەی بە ڕاستگۆیی و ھەقیقەتبێژی ھەبوو. ئەو بڕوای وابوو شەرەفی ژن لە فیکر و عەقڵیدایە و نەک لە پاکیزەیی. هاوکات بڕوای وابوو کە جەستەی ژن موڵکی ژن خۆیەتی و هەر ئەویش خاوەنی بڕیاری لەدایکبوونی منداڵەکەیەتی یان لەباربردنی. دژی فرەژنیی و دژی سێکسفرۆشیی و دژی میکاج و دژی نمایشکردنی جەستەش بوو لە ڕووبەری گشتیدا. نەوال سەعداوی ھەندێکجار وەک جەنگاوەرێکی تەنھا دەردەکەوت کە لە بیابانێکدا بەگژ سوپایەکی گەورەدا دەچێتەوە. کەس ھێندەی ئیسلامییەکان بەگژ نووسین و بیرکردنەوەکانی نەوال سەعداویدا نەچوونەوە و تا ئێستاش دەچنەوە. ئیسلامییەکان بابەتەکانی یەکسانیی و ئازادیی و سەربەخۆبوونی ئافرەتیان، وەک بەشێک لە بابەتە سەرەکیی و گرنگەکانی ناو ژیانی کۆمەڵایەتیی و فەرھەنگیی دونیای ئەمڕۆ نابینن، بەڵکو وەک پیلانی خۆرئاوا و وەک ھێرشی کوفر بۆ سەر دین بەگشتیی و بۆ سەر ئیسلام بەتایبەتی، دەبینن. ئیسلامییەکان بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان، بە تایبەتی لە فۆرمی بەرگریکردنێکی فێمینیستییدا، وەک لەدەستدانی شوناسی دینیی و ھێرش بۆ سەر ئەخلاق و پەلاماردانی سەوابیتەکانی ئیسلام، وێنادەکەن. فێمینیزم خۆشی وەک ئامرازی خۆرئاوا و پیلانی ئیمپریالیزم مامەڵەدەکەن کە تاکە ئامانجێکی وێرانکردنی ئیسلام و تێکدانی خێزان و ژەھراویکردنی پەیوەندیی نێوان ژن و پیاوە لە کۆمەگا ئیسلامییەکاندا. نەک ئەوەی وەک ھەوڵی ڕێکخراو و سیستماتیکی ئافرەتان بۆ بەگژاچوونەوەی ئەو ھەموو ناھەقیی و بێڕێزییەی لەناو کۆمەڵگا پارتریارکییەکاندا بەرامبەریان دەکرێت. پێکدادانی نەوال سەعداوی بە پلەی یەکەم پێکدادان بوو لەگەڵ ئەم دید و ڕوانییە باڵادەستانەدا کە لە نرخی ژن کەمدەکەنەوە و وەک بوونەوەرێکی نووقسان مامەڵەی دەکەن، کە بێگومان تەنھا لای ئیسلامییەکان بوونی نییە، بەڵکو لای ھەموو ئەو ھێزە پاتریارکییانەش بوونی ھەیە کە نایانەوێت ھیچ شتێک لەسەر مافەکانی ژن و لەسەر ئازادیی و یەکسانبوونی لەگەڵ پیاودا، ببیستن. بەرھەمەکانی نەوال سەعداوی ھەمەجۆربوون، لە نووسینی پزیشکییەوە، بۆ کتێب و نووسینی تیوریی و ڕەخنەیی، بە تێپەڕین بەناو ڕۆمان و چیرۆک و شانۆ و سەفەرنامە و یاداوەرییدا. لەسەرەتادا ئەوەی دەرگای قسەکردنی بۆ نەوال سەعداوی کردەوە پیشەکەی بوو وەک پزیشک. بە حوکمی ئەوەی پزیشک لە جیھانی عەرەبیی و ناوچەکەدا پێگەیەکی کۆمەڵایەتیی و زانستیی بەرزی ھەیە، نەوال سەعداوی توانی قسەبکات و لەو بابەتانە بدوێت کە کەسانیتر ناوێرن باسیبکەن. بەڵام دواجار ھۆشیاریی ڕەخنەیی خۆی و ھەستکردنێکی گەورە بە بەرپرسیارێتیی بەرامبەر بە خۆی و بەرامبەر بە پرسی ژن و یەکسانیی و ئازادیی لە کۆمەڵگاکەیدا، بوو بە دینامۆ و ھێزی پشتی نووسین و چالاکییەکانی ئەم نووسەرە. کە بەھاری عەربیش لە ساڵی ٢٠١١دا ڕووی لە ناوچەکە کرد، نەوال سەعداوی یەکێک بوو لە ڕوخسارە ئازادیخوازەکانی ناو گۆڕەپانی تەحریر لە قاھیرە. ژنێک بوو بۆ بەرگریکردن لە ئازادیی و کەرامەتی میسرییەکان بە تەمەنی ٨٠ ساڵییەوە لەسەر شەقامەکان بوو. نەوال سەعداوی نموونەی ئەو نووسەر و ڕۆشنبیرە بوو کە کۆمەڵگاکانی ئێمە بەردەوام پێویستی پێیەتی. ئەو سەر بە مۆدێلێکە لە نووسەر و ڕۆشنبیر کە تەنها تیۆریزەی دونیا ناکات، بەڵکو بەشێوەیەکی ئەکتیڤ لەناو رووبەری گشتییدا ئامادەیە. ئەو بەردەوام تێکەڵی ژیانی گشتیی دەبوو و وەزیفەی رۆشنبیربوونی خۆی هەم لە ئاستە تیۆرییەکەی و هەم لە ئاستە عەمەلییەکەیدا، وەک هاوڵاتییەکی خاوەن ئێتیکی بەرپرسیارێتیی جێبەجێدەکرد. ئەم مۆدێلە لە ڕۆشنبیر و نووسەر و بەتایبەتی رۆشنبیر و نووسەری ژن، سەر بە مۆدێلێک و قوتابخانەیەکە کە کۆمەڵگاکانی ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی پێیەتی. رۆشنبیرێک کە خەمی گشتیی بابەتی نووسینەکانی بێت، خەمی ژنان کۆڵەکەی نووسینەکانی بێت و یەکسانیی جێندەریی و ئازادیی ئەو بەهایانە بن کە تا کۆتایی تەمەن خەباتی بۆبکردن. لەیەکێک لە چاوپێکەوتنەکانی لەساڵی ٢٠١٨ لە ڕادیۆی بی بی سی، لێیدەپرسن، ئایا بیری لە سووککردنی ڕەخنەکانی کردۆتەوە، سەعداویش لە وەڵامدا دەڵێت: "كلا. يجب أن أكون أكثر صراحة، يجب أن أكون أكثر عدوانية لأن العالم بات أكثر عدوانية، ونحن بحاجة إلى أن يتحدث الناس بصوت عالٍ ضد الظلم". خۆشحاڵانە ھەم بڕێک لەو نەوە گەنجەی لە ساڵانی حەفتا و ھەشتادا پێدەگەیشتن، ھەم بڕێک لەوانەی دونیای ئەمڕۆش، خۆشەویستییەکی تایبەتیان بۆ نەوال سەعداوی و نووسینەکانی ھەبو و ھەیە. ھەندێک نووسەر ھەن دوای مردنیان گرنگیان زیاتر دەبێت و زیاتر و فراوانتر دەخوێندرێنەوە. ھیوادارین نەوال سەعداوی و کتێبەکانی لەو جۆرە نووسەرانە بن و نووسینەکانی لەناو ھۆشیاریی نەوە تازەکاندا شوێنێک بۆخۆی بدۆزێتەوە. بابەتی هەژدەیەم: پول و دەوڵەتی نەتەوە و ناسیۆنالیزم بابەتی حەڤدەیەم: گوێنەگرتن وەک پیشە بابەتی پانزەیەم: یاسا و بێیاسایی لە ھەرێمەکەی ئێمەدا بابەتی چواردەیەم: جەستەی ژن لە نێوان حیجاب و رووتییدا بابەتی سیانزەیەم: سیاسەت و نوکتە کاتێک سیاسییەکان دەبن بە موهەریج و سیاسەتیش بە نوکتە بابەتی دوانزەیەم: بەرماڵتەکێنەکە و قەیرانی حوکمڕانیی بابەتی یانزەیەم: دوای ترامپ: خۆدروستکردنەوەی ئەمریکا بابەتی دەیەم: سۆشیال میدیا: لەکایەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بۆ دەسەڵاتێکی سیاسیی بابەتی نۆیەم: دیموکراسیی لە قەیراندا بابەتی هەشتەم: شێخ نەھرۆی کەسنەزانی: لە ئابوریی نەوتەوە بۆ ئابوریی گەشتیاریی دینیی. بابەتی حەوتەم: كۆتایی سیاسەتو نابەرپرسیارێتیی رێكخراو بابەتی شەشەم: حەشدی كوردیی وەك داهێنانێكی تائیفیی تر بابەتی پێنجەم: شەپۆلێکی تری توڕەبوون بابەتی چوارەم: حیزبی كوردیی: لە بكەرێكی مۆدێرنەوە بۆ كۆڵەكەیەكی سوڵتانیی بابەتی سێیەم: لەنێوان "هەناسەدان"و "پڕوكان"دا بابەتی دووەم: عێراق لە فەشەلی بنیاتنانی نەتەوەوە بۆ دەوڵەتی فاشیل بابەتی یەكەم: کۆرۆنا و ئابوریی فەرھود و حوکمڕانیی
شرۆڤە: د. هەردی مەهدی میکە ( تایبەت بە درەو) مەرج نییە زیندووکردنەوەی نەورۆز لە هەموو حاڵەتێک و هەموو وڵاتێکدا رۆڵی ئەرێنی ببینێت، ئەوەی ڕۆڵ دەبینێت شێواز و ئەو گوتارەیە کە کاری تێدا دەکرێت و بە چ شێوەیەک کوردانی لەدەور خڕ دەکرێتەوە. بەتایبەت بە هۆی چەندپارچەیی کوردستان و جیاوازی-هاوبەشی شوناسی کورد و نەتەوە هاوسێکانییەوە کە هەمانکات داگیرکاری خاکەکەیین و نەورۆزیش بۆنە و جەژنیانە. بۆیە چەند گرنگە کە نەورۆز جەژنێکی هاوبەش بێت لەو جوگرافیا فراوانەی کە هەیەتی و کوردیش بەو گەلانەوە لەم جەژنەدا دەبەستێتەوە، لەوە گرنگتر بەتایبەت بۆ کورد (کە خاوەن دەوڵەت و هەژموونی فەرمی و هێزی هاوتای وان نییە)، ئەوەیە کە هەم لە واتا و هەم لە شێوازی یادکردنەوەی ئەو جەژنەدا بەرامەی کوردستانێتی پێببەخشرێت و جەخت لەسەر جیاوازییەکانی ئەو رۆژەش لەگەڵ دەوڵەتە پەڕگیرە نەتەوەیی و مەزهەبییەکانی دراوسێدا بکرێتەوە، ئیتر ئەمەش لە ڕێنووسەکەیەوە بیگرە تا دەگاتە دروشم و نەریتەکانی یادکردنەوە، چونکە جۆری نووسین و پیتەکانی، دیسانەوە دەرخەری ئەو جیاوازییە پارێزەرە یان هاوبەشییە سڕەرەوەیەن و دەتوانن پارێزەر یان کاڵکەرەوەی شوناس بن. لە ئێران و تورکیادا کە هەنووکە زۆرترین زەبری سڕینەوەی شوناس لەو دوو وڵاتەوە بەر کورد دەکەوێت، نەورۆز یان یاد نەکرێتەوە یان هەوڵبدرێت ئەو ئەفسانە هاوبەشە نەریتییە فارسی و ئێرانی و تورکی و تۆرانیانەی لێدەربهێنرێت کە ئەنقەست بەکاردەهێنرێن و دەبنە کەرەستەی هەڕەشەی کولتووری و پاسیڤکردنی کوردان. لێرەدایە دبلۆماسییەتی کولتووری و نەرمەهێزی سیاسیی و کۆمەڵایەتی ڕۆڵی گرنگتر لە چەک و مێزەکانی دانوستاندن دەبینێت، جا چ لە هاوبەشانە یادکردنەوەیدا، یان لە بایکۆتکردنیدا یاخود لە جیاواز یادکردنەوەیدا بێت. وەک چۆن لە کاتی خۆیدا کۆمەڵەی تەعالی کوردستان و پیرەمێردی شاعیر و ساڵح دیلان و ...تاد باشترین سودیان بەرامبەر میراتگرانی عوسمانی و عەرەب لێوەرگرت بۆ پارێزگاری لە کوردستان. تەنانەت لە شێوەی نوسینی وشەکەشدا دەبێت پارێز بکرێت لە نووسینی نەورۆز بە شێوەی "نوروز یان Nevroz"، چونکە فارس و تورک بەوشێوەیە دەینووسن و ئەم شێوە نووسینانەش لە دەیان چەمکی دیکەدا بەشێکە لە سیاسەتی نەرمەهێزی کولتوورییان بەرامبەر کورد. نەورۆز، لە کاریگەرییەکەیەوە نەورۆز لە سەدساڵی رابردووی دەرکەوتنی دەوڵەتی نەتەوەیی و ناوەندگەرای ئێرانی، تورکی و عەرەبیدا، بەرلەوەی نەریت و روداوێکی مێژوویی دێرین بێت، ئامرازێکی داهێنراو یان رەتکراوەی دەستی گێڕانەوە رەسمییەکانی ئەو دەوڵەتانە بووە، یان وەک شوناس بەکاریانهێناوە(ئێران و تورکیا) یان لەبەر شوناس رەتیانکردۆتەوە(عێراق و سوریا). لەپەنای ئەوانیشدا گەلانی ژێردەستەی وەک کورد (وەک نەتەوە)و عەلەوییەکان(وەک مەزهەب) بەکاریانهێناوە بۆ پارێزگاری شوناسی خۆیان لەبەرامبەر شوناسی زاڵی سەردەستەکانیان، ئەم مۆدێلەیان زیاتر لە تورکیا، عێراق و سوریا بەکارهات. ئێریک هۆبسباوم-ی مێژوونووس، ئەم جۆرە بەکارهێنان و سودوەرگرتنە لە دیاردەیەکی مێژوویی وەک نەورۆز بە "نەریتی داهێنراو" یان "داهێنراوی نەریتی" ناودەبات، بە دەربڕینێکی دی: بیدعەیەکی نەریتییە. گەر لە کۆنتێکستدا بیخوێنینەوە دەردەکەوێت کە سودوەرگرتن لە نەورۆز، هێندەی دووبارە بەرهەمهێنانەوەیە کەمتر لەبەر هەقیقەتەکەیەتی. ڕیشەناسیی "نەورۆز" ئاڵۆز و ڕای جیای لەسەرە، تەنها لەناو گێرانەوەی کورددا ئەم پەرتەوازەیی و پەسەند و رەتکردنەوەی نەورۆزە نییە، بەڵکو لەناو فارسەکانیشدا دیسان هەڵگری ڕاڤەی جیاوازە، بۆ کوردستانیان و توێژەرانی گرنگە لەو فاکتە بگەن کە مێژوو و پێدراوەکانی؛ بەرلەوەی لە نێوان هەقیقەت/راستی و ئەفسانە/درۆ-دا یەکلابکاتەوە، پێویستە بیر لە گێڕانەوەی مێژوویی و کاریگەریی گێڕانەوەکان بکاتەوە، چونکە ڕوداوەکانی مێژوو، گێڕانەوەکان و جۆری بەربێژەکان (موخاتەب)، شوێنی بەربێژەکانی و بەکارهێنانەکانی لە ناو کام گوتارەدا هەقیقەت و راستێتی و ئەفسانەییبوونی دەچەسپێنن. بۆ نمونە گرنگ نییە ئەفسانەکانی "دێوەکە و رۆمیۆی ئیتاڵیا"، "درەخت و خەوبینینەکەی باپیرانی عوسمانییەکان" و تیروکەوانەکی ئارەشی فارس" ڕاست و واقعیین یان نا، گرنگە تێبگەین کە ئەو روداوانە کاریگەرییەکانیان جێکەوتەی هەقیقییان هەیە و ڕوداوسازن و شوناس و دید و دەستپێکی مێژووی ئیتالیا، تورکیا و فارسەکان پێکدەهێنن، ئەم حیکایەتانە راست بن یان نا، بەشدارن لە کولتوور، ڕەفتار، ئابووریی، دۆخ و شوناسی گەشتیاریی کەسێتی و شوناسی گشتی ئەو وڵاتانەدا و لە جەنگەکانیشدا هاندەر و قەڵغانی نەرم بەرگریی ئەو گەلانە بوون. نەورۆز، ئیسلام، ئارییبوون و نەبوون، میدیا، گوتی، کارۆخی، سۆمەری، سوننیبوون، شافیعییبوون، سەلاحەدین و ئەیوبییەکان، میران، کوردزمانی و جلوبەرگ و تاد، بۆ کوردستان هەروان، دەبێت بیر لە کاریگەریی و وەبەرهێنانەوەی مێژوویی، ئابووری، سیاسی، دبلۆماسی و پارادبلۆماسیی ئەو ڕەهەندانەی شوناسی کوردستان بکرێتەوە، ئەم کەرەستە کولتووریی و نەریتییانە لە جوڵانەوەی سیاسیی کوردستاندا ڕۆڵێکی کاریگەرییان بینیووە و لە دەیان چەک و بزوتنەوەی چەکداری زیاتر پارێزەری مانەوەی کوردستانییان بوون. نەورۆز لە مێژوونووسی و ئەدەبیاتدا لەناو کتێبە مێژووییەکانی مێژوونووسانی کوردستانیشدا، شەرەفنامە کە یەکەم کتێبی مێژوویی "دۆزراوە"ی کوردانە و یەکەمینی دۆزراوەی مێژوونووسێکی کوردە لەبارەی ڕیشەی کوردانەوە دواوە، ئەو ڕیشەی کوردان دەباتەوە سەر رزگاربووانی دەستی زوحاک، بەڵام نەورۆز بە ئاستیاگی پاشای میدیا و کاوەی ئاسنگەرەوە پەیوەستی ناکاتەوە، بەڵکو ئەو ڕۆژە هاوتا بووە لەگەڵ نەورۆزدا کە پێشتر هەر بۆنەیەک بووە. لەناو ئەدەبیاتی نوسراو و شیعری شاعیرانیشدا (سەدساڵی دوایی لێدەرچێت) کەمتر ئاماژە بۆ بەستنەوەی سیاسییانە و ئایدۆلۆژیانەی کاوە و ئاستیاگە بە زوحاک و پەیدابوونی نەورۆزەوە، زیاتر وەک جەژنێکی کۆمەڵایەتی و گۆڕانی سروشت و گەڕانەوەی بەهار باسکراوە. ئەحمەدی خانی(١٦٥١-١٧٠٧) دەڵێ: بیلجوملە دەچوونە دەر ژ مالان حەتتا دەگەھیشتە پیر و کالان رۆژا کو دەبوویە عیدێ نەورۆز تەعزیم ژ بۆمە دەما دل ئەفرۆز مەولوی تاوگۆزی-یش دەڵی: نیشانەی نەورۆز وادەی وەھارەن یا نەشئەی ئامای نامەی نیگارەن بەڵام بە دەرکەوتنی بزوتنەوەی چەپ و سوودوەرگرتن لە ڕەمزییەتی کاوە و زەحمەتکێشییەکەی، چەپەکان وەک سیمبولی شۆڕش دژی ئیمپریالیزم و سەرمایەداری بەرهەمیان هێنایەوە، نەک وەک جەژنێکی نەتەوەیی، چونکە لە بنچینەدا ئەوان باوەڕیان بە دۆخی نەتەوەیی و کوردایەتی نییە و تەنها جەژنێک لای وان جەژنی کرێکارانە (یەکی ئایار). گرێیان داوەتەوە بە ئایدۆلۆژیای چەپ و کرێکاری و شۆڕشی سوورەوە، بۆ نمونە ئاوا دەریان دەبڕی: یادگاری چەکوشی کاوەیە نەورۆز قەڵای زوحاکی کرد بە تەپ و تۆز ئاوری تۆڵەیە، بۆکوردەواری لە رەش و رووتی کوردستان پیرۆز گۆرانی شاعیری چەپ مەشرەبیش دەیوت: ئەی نەتەوەی کاوەی زنجیر قەف قەف بڕ رۆژی نەورۆز دای بە ھەوری زستان دڕ بەرهەمهێنانەوەی واتایی نەورۆز جەمعیەتی تەعالی کوردستان لە گۆڤاری ژین-دا یەکەمین لایەنی نەتەوەیی کوردستانە کە لە دوادوایی عوسمانیدا سودی لە بەرهەمهێنانەوەی مانای نەورۆز وەرگرت و لە ١٨ی مارسی ١٩١٨دا لە وتارێکدا، نەورۆزی وەک جەژنێکی تایبەت بە نەتەوەی کورد لەقەڵەمدا و لەوەش زیاتر، هەوڵیشیداوە پەیوەستی بکاتەوە بە دەوڵەتداریی کوردەوە، بۆ ئەمەش سودی لە مێژووی ئەیوبییەکان بۆ مەرامی نەتەوەیی وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەداوە لە هەمان رۆژدا سەڵاحەدین لەدایکبووە و لەسەر تەختی دەسەڵات دانیشتووە! (لەم وتارەدا جەخت لە راستی و درووستی گێڕانەوەکان نییە باس لە رۆڵی گێڕانەوەیە). هەر لەم وتارەدایە کە کاوە وەک باوکی کوردان دادەنرێت. ئەمەش وەک قەڵغانێک بەکارهات بەرامبەر هەژموونی تۆرانیزمی تورکی و تورکاندنی کوردانی تورکیا. ئیحسان نوری پاشا کە رابەرایەتی شۆڕشی ئاراراتی کرد، ئەویش وەک سیمبولێک لە شۆڕش و لە نوسینەکانیشدا سودێکی سیاسی لە مانادانەوە لە نەورۆز وەرگرت بەرامبەر تورکیا، وەک جەژنی نەتەوەیی بەکاریهێنا تا پارێزەری شوناسی کوردانی تورکیا بێت لە هەمبەر بە تورککردنیان. پەکەکەش گەرچی هێزێکی چەپگەرایە، بەڵام سودێکی فراوانی لەم بۆنەیە وەرگرتووە و بۆن و بەرامەیەکی چەپانە و ئاپۆیییانەی پێبەخشی، هەوڵدەدات گەریلا و چالاکەکانی کە فیداکاری دەکەن یان خۆیان دەسوتێنن کاوەی ئاسنگەری نوێیان لێبسازێنن. لە کوردستانی عێراقیشدا دیسان وەک قەڵغان بەکارهات، نەورۆز لەناو کوردانی عێراقدا وەک یادکردنەوە و بەکارهێنانی سیاسییانەی، مێژوویەکی دێرینی نییە، تەمەنی بۆ ٧٠ ساڵێک دەگەڕێتەوە، یەکەمجار پیرەمێرد لە سلێمانیدا نەورۆزی میللی کردەوە و لە بەرامبەر شوناسی عەرەبی عێراق بەکاریهێنا، گەرنا ئەسیریی شاعیر لە کۆتایی بیستەکانی سەدەی رابردوو لە گۆڤاری زاری کرمانجی کە لە رەواندز دەردەچوو شیعرێکی لەبارەی نەورۆزەوە بڵاوکردۆتەوە و بەر لەویش حاجی قادریی کۆیی نەورۆزی لە شیعردا بەکارهێناو و مەولەوی و شاعیرانی هەورامینووسیش زۆر پێشتر نورۆز کەرەسەی شیعرییان بووە. جوڵانەوەی سیاسیی کوردستانی عێراقیش، هەمیشە هەوڵی داوە نەورۆز وەک جەژنێکی نەتەوەیی بناسێنێت و لە یاسا و دەستوری عێراقدا بیچەسپێنێت و بیکاتە پشوو و جەژنی تێدا بگێڕێت، بەمەش خۆی جیاکردەوە لە شوناسی عەرەبی، ئەم جوڵەیەش لە ١١ی ئازاردا جێی خۆی گرت و لە ئێستاشدا فراوانتر و دانپیانراوتر سود لەم جەژنە لە وڵاتانی دیکەی دراوسێ "بە بەرامەی کوردستانییەوە" وەردەگیرێت. بەڵام دۆخەکە بۆ ئێران تەواو جیاوازە، بە پێچەوانەی کوردستانیانی تورکیا و عێراق و سوریا، لە ئێران وەک چەکی توێنەرەوەی شوناسی کوردی بەکارهاتووە، چونکە دەوڵەتی مەرکەزیی ئێران، هەوڵیداوە بیکاتە کەرەستەیەکی کاریگەر بۆ بە ئێرانیکردن و لە نەتەوەخستنی کورد و هاوڕیشەکردنی لەگەڵ فارسەکاندا، هەربۆیە هەرگیز بە نەتەوە ناوی کورد لە ئەدەبیاتی رەسمی دەوڵەتی و رۆشنبیرانی پان ئێرانیدا بەکارنایەت و قەدەغەیە. ئەم حاڵەتە پێویستی بە بیرکردنەوەی ستراتیژی و ئایندەیی کورد و جوڵانەوە سیاسییەکی ئەو پارچەیە هەیە، تا لەوە زیاتر پرۆسەی تواندنەوە لەپەنای نەورۆز و حیکایەتە موزەیەفە رەسمییەکەی "ئاریبوون"دا نەتوێنرێتەوە. کورد و جوڵانەوەی سیاسییەکەی (بە چەپ و راست و بەشێکی ئیسلامییەکانیشەوە)، هەردەم لە ئامرازەکانی بەردەستیدا، سودێکی فراوانی لە نەریت، ئاین و ئەفسانەکان وەرگرتووە، لەمەشدا سودێکی نایابی لێوەرگرتووە و قەڵغانێکی کلتووریی بۆ پاراستنی شوناسەکەی لێوەرگرتوون، زۆرجار وەک کۆڵەکەی "گوتاری مانەوە"ی خۆی سودی لێ بینوون، بەڵام بەداخەوە ئەم گوتار و سودلێوەرگرتنەی لە ئەفسانە، ئاین و پێدراوە مێژووییەکان نەیبردوونەتە قۆناغی سودلێوەرگرتنی بۆ "گوتاری باشترین ژیان و پەرەپێدان"، کە لەنێوان ئەم دووگوتارەدا جیاوازییەکی زۆر و قوڵ هەیە، یەکەم باشترینە بۆ رەتکردنەوەی "هەڕەشەی نەمان" بەڵام کورت و کەمە بۆ هاوچەرخانە ژیان و گوتاری دووەمیش باشترینە بۆ باشترین بەڕێوەبردن و خۆشگوزەرانانە ژیان کە کورد کورتی هێناوە. چ لە ئێران، تورکیا، عێراق و کوردستانیشدا، گێڕانەوەکان لەبارەی نەورۆزەوە هێندەی گێڕانەوە سیاسیی و ئایدۆلۆژییەکان بە سەریدا زاڵن، گێڕانەوە مێژووییەکان و پێدراوەکانی مێژوو (لەئاستی ئەواندا) کەمڕەنگترن، من پێچەوانەی ئەو ئاراستەیە نیم کە رۆڵی سیاسییانە و پارێزەری شوناس بە ئەفسانە، ئاین، بۆنە و نەریتەکان دەبەخشن، بگرە داکۆکیکاریشیانم، بەتایبەت بۆ گەلێک و خاکێکی وەک کوردستان کە هەم خاک و هەم شوناسی نەک لە مەترسیدایە، بەڵکو هەندێکجار لە حاڵەتی ئینکارکردنیشدایە. بابەتی پێشتر : کورد و تورک .. لە پێکەوەژیانەوە تا ئینکارکردن
درەو: گێڕانەوەی سەركەوتی جیهاز(تایبەت بە درەو) لە 11/3/1991 مەسعود بارزانی و نەوشیروان مستەفا بۆ یەكەمجار لە راپەڕیندا پێكەوە لە قاسمە رەشەوە دابەزین و بەپێ بەڕێكەوتن بەرەو رانیە، چونكە هیچیان ئۆتۆمبێلیان نەبوو، لە رانیەوە بۆ بێتواتەو خەلیفان و شەقڵاوەو مەسیف هەر پێكەوە بوون، دواتر بەرەی شەڕ دابەشكرا، مەسعود بارزانی بۆ سەرپەرشتی رزگاركردنی موسڵ و نەوشیروان مستەفا بۆ رزگاردنی كەركوك، لە 20/3/1991 نەوشیروان مستەفا بەیانی رزگاركردنی كەركوكی نوسی و بڵاویكردەوە، بەڵام موسڵ هەر رزگار نەكرا، ئەمە بەشێكە لە یادەوەری بروسكەكانی سەركەوتی جیهاز. سەركەوتی جیهاز پێشمەرگەی دێرین و یەكێك لە عەدەد جیهازەكانی شۆڕش كە بەشێكی زۆری بروسكەو بەیانەكانی راپەڕینی لە كۆڵدابوو، لە گێڕانەوەیەكی تایبەتدا بۆ (درەو) باس لە سەرەتاكانی راپەڕین و هەوڵەكانی رزگاركردنی كەركوك دەكات. لە قاسمەڕەشەوە بۆ كەركوك سەركەوتی جیهاز دەڵێت: لە دوای ئەنفالەكان لە قاسمەڕەش جێگیربووین, ئەكرێت بڵێین زۆربەی سەركردایەتی (ی.ن.ك) لەوێ بوون هەر لە بارەگای سكرتێری گشتی مام جەلال بە سكرتاریەتو ماڵەكەیەوە، بارەگای كاك نەوشیروان، بارەگای مولازم عومەر، دەزگای دارایی, بارەگای جیهازی مەركەزی لەگەڵ خەستەخانەو هەندێك بارەگای تر لە نزیك قاسمەڕەش لە نۆكان و زەڵێ و ئەو ناوچانەبوون . سەرەتای ڕوداوەكانو خۆئامادەكردن بۆ ڕاپەڕین لە داگیركردنی كوەیت لەلایەن عێراقەوە دەست پێدەكات، بیرۆكەی ڕاپەڕینو ڕزگاركردنی كوردستان كەوتە مێشكی كاك نەوشیروانەوە، ئەو زوو هەستی بە پێشبینیەكان كردبوو كە سەدام پەلاماری كوەیت ئەدات، خۆی بۆ هەموو ئەگەرەكان ئامادەكرد، دەستیكرد بە زنجیرەیەك كۆبونەوە، سەرەتا پێشنیارو بابەتەكەی لەگەڵ سەركردایەتیو مەكتەبی سیاسی باس كرد، پاشان كۆبونەوەو بانگكردنی كادرە سیاسیو سەربازی و ئیعلامی بۆ باسكردنو خۆئامادەكردن بۆ ڕاپەڕین، لەو كاتانەدا مام جەلال لە دەرەوەی وڵات بوو, بەڵام ئاگاداری هەموو ڕووداوو گۆڕانكارییەكان بوو لە ڕێگەی تەلەفونو جیهازەوە بە تایبەتی كە لە شام بوو لەوێش جیهازمان هەبوو. كاك نەوشیروان لە قاسمەڕەشەوە وەفدێكی یەكێتی دەنێرێت بۆ لای كاك مەسعود بارزانی, كاك مەسعود بارزانی وەڵامی كۆنكرێتی بۆ رازیبون، بڕوابون بەو بەرنامەیە، بەوەفدی یەكێتی نەدابوەوە، بۆیە پێویستی بەكاتو هەوڵی تر هەبوو لەگەڵی, یەكێتیو مام جەلال, بەتایبەتی كاك نەوشیروان مستەفا، هەوڵەكانیان چڕكردەوە، روداو و گۆڕانكارییەكان بەخێرایی رویان ئەداو، بوار بۆ كوشتنی كات نەمابوەوە، بۆیە فشارەكانی یەكێتیو تەنانەت هەندێك لە بەرپرسانی ئێرانی بۆ بەشداری راستەوخۆی پارتیو كاك مەسعود چڕتر كرانەوە، مام جەلالیش لە دەرەوە زۆر تەئكیدی لەوە دەكردەوە كە كاك مەسعود بارزانی بەشداری بكا، تا یەكێتی ریزەكانی گەل مسۆگەرتر ببێ. پلانی راپەڕین كاك نەوشیروان هەموو بەرنامەی ڕاپەڕینی دانا بۆ ڕزگاركردنی كوردستان لە گەڵ هاوڕێ و هاوكارەكانیان، هەموو كوردستانی دابەشكردبوو بەسەر (10) میحوەردا هەر لە خانەقینەوە هەتا زاخۆ، بە شێوەیەك هەر میحوەرێك یان شارێك ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یان سەركردایەتی سەرپەرشتی بكات، بە شێوەك داڕێژرابوو كە لە دوای ڕزگاركردنی گەرمیانو سلێمانیو هەولێرو دهۆك، هێزەكان كۆبكرێتەوە بۆ ڕزگاركردنی كەركوكو موسڵ بەشێوەیەك كە كاك نەوشیروان بە هێزەكانی هەولێرو سلێمانی كەركوك ڕزگاربكاتو كاك مەسعودیش بە هێزەكانی دهۆكو زاخۆ موسڵ ڕزگار بكات. بە پێی ڕێككەوتنی بەرەی كوردستانی, مام جەلال سەرۆكی بەرەی كوردستانی بوو لە دەرەوەی وڵات، مەسعود بارزانی, سەرۆكی بەرەی كوردستانی بوو لە ناو وڵات، لە بەرئەوەی مام جەلال لە هەندەران بوو زۆربەی ئەركەكان لە سەرشانی كاك نەوشیروان بوو. راپەڕین لە رانیە بە پێی ئەو بەرنامەیەی كە دانرابوو پێ یان باش بوو ڕاپەڕینی سەرانسەری لە ٧-٣-١٩٩١ دا بكرێت, بەڵام بە هۆی هێنانی هێزێكی زۆری دوژمن ( رژێمی بەعس) بۆ چوارقورنەو دەڤەری پشدەر، بەریەككەوتن دروست بوو, ڕاپەڕین لە ڕانیە هەڵگیرساو سەركەوتو بوو، هەمان ڕۆژ كاك نەوشیروان پەیوەندی بە برادەرانی پارتیەوە كرد كە پەلە بكەن لە هاتن, ئێوارەی ٦ی٣ی١٩٩١ كاك مەسعود بارزانی و هاوەڵەكانی گەیشتنە قاسمەڕەش لای كاك نەشیروان، كە پێشتر هەموو ئامادەكارییەك كرابوو بۆیان هەر لە جێگەو ڕێگەو وە دەرچون بۆ ناو وڵات, بە تایبەتی بەرەو ڕانیە. بە پێشنیاری سەركردایەتی پێشترجیهازێكی ڕاكاڵمان ناردبوو بۆ ناو ڕانیە لای كاك عەزیز بەگ بوو, هەروەها هێزێكی زۆری پێشمەرگە لە كێوەڕەش و نزیكی ڕانیە بوون، دەقە بە دەقە لەڕێی ئەو جیهازەوە هەواڵەكانی ڕاپەڕینمان پێ ئەگەیشت، سیستمی جیهازی ی.ن.ك زۆر پێشكەوتوو بوو, بۆیە هەموو هەواڵەكان لە ئێمەوە بە كاك مەسعود ئەگەیشت,جگە لەوەی كە ئێمە ڕادیۆیەكی سەفەریمان پێ بوو كە دەوری كاریگەری هەبوو لە سەركەوتنی ڕاپەڕین. لە (8-3-1991) نێچیرڤان بارزانی لە ئێرانەوەو لەڕێی جیهازەكەی یەكێتییەوە بروسكەیەك دەنێرێ بۆ كاك مولازم عومەر، كاك نێچیرڤان لە بروسكەكەیدا داوادەكات ئەو رێگەنازانێ بەڵكو چاوساغی بكەن، یان مەفرەزەیەكی شارەزای بە پیرەوە بنێرن تا بگاتە سلێمانی، لە رۆژی (11-3-1991) چەند پاسێكی كۆستەریان بۆ دەنێرن بۆ باشماخ و لەڕێی چوارتاوە هەمان رۆژ كاك نێچرڤانو قادر قادر و پاسەوانەكانی دەگەنە سلێمانی. رۆژی 11ی مانگ ئیوارەكەی هەموومان لە قاسمەرەشەوە بۆ زەڵیو بۆ سونێو بەرەو رانیە بەپێ بەڕێكەوتین نەك كاك مەسعود, نە كاك نەوشیروان كەسیان سەیارەیان پێنەبوو، عەزیز بەگ لە رانیەوە هات بەرەو پیرمانو سەیارەی هێنا شەو گەیشتینە رانیەو لەوێ ماینەوە. بۆ ڕۆژی 12/3/1991 لە ڕانیەوە بەڕێكەوتین بۆ ناوچە ئازادكراوەكان لەوانە, بۆسكێن, بێتواتە خەلیفانو دیانا، شەو لە قەزای سدیق ( سۆرانی ئێستا) ماینەوە، واتا بەرەو سلێمانی نەهاتین بۆ ڕۆژی دواتر بە ڕێكەوتین بەرەو باڵەكیانو شەو لە ڕەواندوز ماینەوە, بۆ ڕۆژی ١٤ی٣ی ١٩٩١ چوینە سەرچیاو شەقڵاوەو مەسیف, شەو لە مەسیف سەڵاحەدین ماینەوە، ئەو شوێنانەی ناوم هێناوە بە یەك دەنگ بە یەك ڕەنگ لە هەمویان كاك مەسعودو كاك نەوشیروان قسەیان بۆ خەڵكەكە ئەكرد بە حەماسەتەوە وە پێشوازی گەرمیان لێ ئەكرا لەلایەن جەماوەری خەڵكی كوردستانەوە بە بێ جیاوازی, هەندێك جار كاك مەسعود قسەی ئەكردو كاك نەوشیروان بەدوایداو یان كاك نەوشیروان قسەی ئەكردو كاك مەسعود بەدوایدا، دواتر لە مەسیف سەلاحەدینەوە كاك نەوشیروانو كاك مەسعود بارەگای جێگری خۆیان دانا بە جیا، دیارە لەم ماوەیەدا زۆربەی كوردستان ئازادكرا بە هەموو شارو شارۆچكەكانەوە, جگە لە كەركوكو موسڵ. پلانی رزگاركردنی كەركوكو موسڵ دوای چەند ڕۆژێك كاك نەوشیروان چوو بۆ پردێ پاشان كاك مەسعودیش هات بۆ پردێ، لێرەوە جارێكی تر بە بەرنامە ڕێككەوتن كە كاك مەسعود بارزانی هێزەكانی بادینان كۆبكاتەوە بۆ ڕزگار كردنی موسڵ، كاك نەوشیروانیش هێزەكانی سلێمانیو هەولێر كۆبكاتەوە بۆ ڕزگاركردنی كەركوك, كاك مەسعود گەڕایەوە بۆ مەسیف سەڵاحەدین، كاك مەسعود سەركەوتوو نەبوو لە ڕزگاركردنی موسڵ، كاك نەوشیروان لە پردێ مایەوە بۆ ڕزگاركردنی كەركوك. نەخشەی ئازادكردنی كەركوك ئازادكردنی شاری كەركوك بە سەرپەرشتی راستەوخۆی نەوشیروان مستەفا بوو، بەرنامەی رزگاركردنی كەركوك كرا بە دوو میحوەری سەرەكی كە چەند قۆڵێكی لێ ئەبوەوە. میحوەری یەكەم: لە قۆڵی هەولێرەوە بۆ كەركو كاك نەوشیروان سەرپەرشتی ئەكرد، لە فەرماندەكانی ئەم قۆڵە بریتی بوون لە كاك كۆسرەت, شەهید عەبدولڕەزاقو كاك سەفینی مەلا قەرە, هێزەكانی ئەم قۆڵە نزیكەی ٢٥ هەزار چەكدار بوو. میحوەری دووەم: قۆڵی سلێمانی – چەمچەماڵ - قەرەهەنجیرەوە بۆ كەركوك بوو, كاك مولازم عومەر سەرپەرشتی ئەكرد فەرماندەكانی بریتی بوون لە مام ڕۆستەم, شەوكەتی حاجی مشیر لە یەكێتی, ئازاد قەرەداغی, كاك حەمە ڕەشید, كاك شێخ سەردار جەباری لە برادەرانی پارتی و لە برادەرانی سۆشیالیست كاك حەمەی حاجی مەحمود،لەگەڵ هێزێكی بزوتنەوەی ئیسلامی، ڕاستە هێزەكان بەناوی بەرەی كوردستانیەوە بوون، بەڵام زۆربەی هێزەكان سەر بە یەكێتی نیشتمانی بوون، بەرپرسی یەكەمو فەرماندە مەیدانیەكان یەكێتی بوون، دوای ئازاكردنی شارۆچكەی قەرەهەنجیر, كە شەڕی گەورە تیاڕویدا هەموو هێزەكانی بەرەی كوردستانی لە ١٦ی٣ی١٩٩١ ئامادەكران بۆ بەرەو پێشچونو ڕزگاركردنی كەركوك، شانە چەكدارەكانی ناو كەركوك و رێكخستنە نهێنیەكان رۆڵی گەورەیان هەبوو. دەبوو هەردوو میحوەرەكە لە كاتی دیاریكراودا بجوڵێن بۆئەوەی لە یەك كاتدا پەلاماربدەن، لەبەر زۆریو بەربڵاوی هێزەكە, دووجار تەگەرەی تێكەوت، هەرچەندە بە بەردەوامی پەیوەندی بە بێسیم هەبوو، ئەگەر لایەكیان لە كاتی دیاریكراودا نەگەیشتایە كەركوك لاكەی تر شكستیئەهێنا، بۆیە جارێكی تر بە سەرپەرشتی كاك نەوشیروان كۆبونەوەیەكی تر كرایەوە, بڕیاریاندا كە شەوی ١٨لە سەر ١٩ پێكەوە لە سەعاتی سفردا پەلاماری كەركوك بدەن. میحوەری دووەم كرا بە سێ قۆڵەوە: قۆڵی یەكەم: لە ناوشوانەوە بۆ شێخ بزێنیو كەركوك، كاك شەوكەت سەرپەرشتی ئەكرد, كاك سیروانی كوێخا نەجمو كاك ڕەفعەت عەبدوڵا لە گەڵ چەند فەرماندەیەكی تری لێبوو. قۆڵی دووەم: لە جەباریو قەرەحەسەن بۆ كەركوك، مام ڕۆستەم سەرپەرشتی ئەكرد، كاك ڕزگاری حاجی كایلو كاك شێخ كەریم چاوڕەشو كاك سەید جەوهەرو چەند فەرماندەیەكی تری لەگەڵ بوون. قۆڵی سێیەم: جادەو جادە لە قەرەهەنجیرەوە بۆ كەركوك، كاك مولازم عومەر سەرپەرشتی ئەكرد لایەنەكانی تری بەرەی كوردستانیشیان لە گەڵدا بوو, ئەو هێزە چەكدارانەی لە دەوری بەرەی كوردستانی لەم قۆڵەوە لە ئامادەباشیدا بوون لە نێوان (١٥تا ٢٠ هەزار) چەكدار ئەبوون. چەند جارێك بە جیا پێشمەرگە ئەچونە كەركوكەوە ئەگەڕانەوە، دواجار لە شەوی ١٨/١٩ی٣ لە هەردوو میحوەرو هەموو قۆڵەكانەوە دەست كرا بە جوڵە بۆ شوێنە دیاری كراوەكانیان، لەم شەوەدا تەنها قۆڵی جەبەل بۆر توانیان بگەنە ناو كەركوك, كە ڕیزێك ڕەبیەی حیزام ئەمنی بەرەنگاری پێشمەرگەكان بونەوە توانیان دوای شەڕێكی دەستەویەخە هەر (٨ ) ڕەبیەكە كۆنترۆڵ بكەن و بیگرن, لە كورە گەچەكانەوە ئەم هێزە ژمارەیان نزیكەی (٢٥٠ )پێشمەرگە بوون بە فەرماندەیی شەهید سەیدجەوهەر، كاك شێخ كەریم كەركوكی و كاك ڕزگاری حاجی كایل و بەشی هەرە زۆریان لە پێشمەرگە پارتیزانو دێرینەكانی دوای ئەنفالەكانی كەرتی چواری جەباری بوون، بەرەو گەڕەكی قادسیە پێشڕەویان كرد, دەوروبەری سەعات ١١ی شەو ئەكەونە كەمینی گەڕەكی قادسیەو پاش شەڕێكی دەستەو یەخەی گەرم كەمینەكەیان شكاندو داخڵی گەڕەكی قادسیە بوون, لەم كەمینەدا پۆلێك پێشمەرگەی قارەمان شەهیدبوون لە وانە فەرماندەی تیپ عەلی تەپەلویی, فەرماندەی كەرت حەمە باوەیی، هەژار كەركوكی پێشمەرگەی كەرتی چواری جەباری. ئەم هێزە لە گەڕەكی قادسیە بوون بە دوو بەشەوە: • بەشێكیان بە فەرماندەیی كاك شێخ كەریم بەرەو مەلعەبەكە كە لە شەڕێكی بێ وێنەدا هەر زوو مەلعەبەكەیان كۆنترۆڵ كرد كە ژمارەیەكی زۆری هێزی دوژمنی لێ بوو. • بەشەكەی تر كاك سەیدجەوهەر و كاك ڕزگار بەرەو بارەگای مونەزەمە هێرشیان كردو لە شەڕێكی قورسدا كۆنترۆڵیان كرد. گەڕەكی قادسیە لە بەرئەوەی زۆربەیان بەعسیو چەكدار بوون شەڕی قورسی تیا كرا، لە ناو قادسیەدا چەند پێشمەرگەیەكی تر شەهیدبوون، دوای قادسیە هێزەكە بەرەو حوڕییە هێرشیان برد, ئەو چەك و تفاقانەی كە لە قادسیە گیرابوون بە سەر خەڵكدا دابەشكرانو بوون بە پشتیوان بۆ هێزی پێشمەرگە، هەردوو بەشەكە(قۆڵەكە) لە گەڕەكی شۆڕیجە یەكیان گرتەوە، خەڵكی شۆڕیجە لە بەرئەوەی زۆربەیان كوڕو كەس كاریان پێشمەرگە بوون, بوون بە هێزێكی پشتیوانی گەورە بۆ پێشمەرگەكان, هاواریان دەكرد نەورۆزمان بوو بە دوو نەورۆز, ئەم لە باوەش گرتنەی خەڵكی شۆڕیجە بۆ پێشمەرگەكان فرمێسكی خۆشی لە چاوی هەمواندا ڕشت، گەڕەكی شۆڕیجە بە ئاسانی كۆنترۆڵ كرا, تەنها دائیرەی ئەمنی پیریادی مابوو كە بەرگری زۆریان تیاكرد . ئەو شەوە بە حەق شەوی پێشمەرگە بوو دنیا بەرەو ڕوناكی ئەچوو لەبەرئەوەی ژمارەی پێشمەرگەكان كەم بوونو شەهیدی زۆریش درا بوو, بەشی ئەوەی نە ئەكرد كە بەسەر ئەو هەموو شوێنە ڕزگاركراوانە دابەشبكرێن و بەرگری لێ بكەن, بۆیە دوژمن كەوتە هێرشی پێچەوانەو زۆربەیانی گرتەوە, ئەو شەوە لەم بەرگریەدا نزیكەی (30) پێشمەرگە شەهیدبوون, لەو شەهیدانە, پارتیزان (یاسینە بچكۆل) جێگری فەرماندەی بەتالیۆن, شەهید یاسین لە گرتنی قەرەهەنجیردا بورهان سەرسپی براشی شەهید ببو، هەروەها فەرماندەی كەرت (بەرزان قایش پاشایی) لە ئەمنی پیریادی شەهید بوو, لە گەڵ ٧ حەوت پێشمەرگەی تر لە ڕەتڵی شەهید سەید جەوهەر، ئەم هێزە دوای ئەو هەموو شەڕو قوربانیە تەنها بەشێك لە گەڕەكی شۆڕیجەیان بەدەستەوە مابوو, فیشەكیان كەم بببوەوە, ڕۆژی ١٩ی٣ بۆ ئەمان ڕۆژێك زۆر سەخت بوو بەڵام هەر بەرگریان كرد, ئەوەبوو ئێوارەی ١٩ی ٣ هێزەكەی سەیتەرەكەی كەركوك توانیان داخڵی كەركوك ببن بۆ شەوەكەی هەموو هێزەكە بە یەك گەیشتنەوەو كۆنترۆڵی ئەو بەشەیان بە تەواوی كرد, هەمان شەو قۆڵی هەولێریش دوای شەڕێكی قورس لە گەڵ دەبابەو هێزەكانی كانی دومەڵان داخڵی كەركوك بوون، ئەو هێزەی كە ببوە ڕێگر لە قۆڵی هەولێرەوە كاك كۆسرەت خۆی سەرپەرشتی شكاندنی كردبوو, لە فەرماندە ناسراوەكانی شەهید عەبدولڕەزاق، شەهید ڕەحمانی حاجی خدری وەرتێی، شەهید سمایل وەرتێی، قادری حەمە زیادو سەفین مەلا قەرەو شەهید ڕێبازو ..دەیان فەرماندەو پێشمەرگەی تر. بۆ شەوی نەورۆز كاك نەوشیروان كە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ڕزگاركردنی كەركوكی ئەكرد, لە ناو كەركوكەوە مژدەی ڕزگاركردنی كەركوكی دا بە گوێ هەموو هاوڵاتیانی كوردستانو راپەڕین تاجی سەركەوتنی لەسەرنا. دەقی بەیاننامەكە كاك نەوشیروان لەناو كەركوك لاندكرۆزەرێكی سپی پیێ بوو لەسەر بۆنیدەكەی بروسكەی رزگاركردنی شاری كەركوكی نوسی كە ئەمە دەقەكەیەتی: لە كاك نەوشیروانەوە 20/3/1991 بۆ جەماوەری گەلی كوردی قارەمان بەبۆنەی رزگاركردنی شاری داگیركراوی كەركوكەوە لە دەسەڵاتی پیسی بەعس، پیرۆزبایی لە گەلی كوردو هەموو نەتەوەی كورد ئەكەم كە رۆژێك بەر لە نەورۆز هێزی پێشمەرگەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، چەكدارە شۆڕشگێڕەكانو جەماوەری راپەڕیوی كورد، پشت ئەستور بەیارمەتی خوای گەورەو لێبڕانی رۆڵەكانی میلەتەكەمان توانی شاری پیرۆزی كەركوك لە دەسەڵاتی پیسی بەعس رزگاربكات، بەم بۆنەیەوە كە رۆژێكی مێژوویی و تاجی سەركەوتنی كردە سەری راپەڕینی گەلی كورد لە عێراقدا داوا لە میلەتەكەمان ئەكەین كە بەیەكگرتن و یەكێتی ریزەكانی بە وریایی و هۆشیاری پارێزگاری لەم سەركەوتنە بكەن. یاسینە بچكۆل یەكێ لەو بیرەوەریە ناخۆشانەی كە قەت بیرناچێتەوە، ئەوكاتە بوو كە خۆمان بۆ ڕزگاركردنی كەركوك ئامادەكردبوو، هەموو هێزەكان بەرەو كەركوك ئەڕۆیشتن, شەهید یاسینە بچكۆل كە جێگری كاك ڕزگاری حاجی كایل بوو، هەمووی چەند ڕۆژێك بوو بورهان سەرسپی برای لە قەرەهەنجیر شەهید بببو, زۆر لە گەڵی خەریك ئەبێت كە بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی بۆ پرسەی براكەیو چەند ساڵێكیش بوو كەسوكاری خۆی نەدیبوو، زۆر هەوڵی لەگەڵ ئەدات نەچێت بۆ كەركوك, بەڵام بێ سود بوو پێی ئەڵێت تۆ خەڵكی سلێمانیت لەوێوە ئەڕۆیت بۆ گرتنی كەركوك كە ئاواتی هەرە گەورەی منە، من نەیەم كە جێگای باب و باپیرانمە، هەر پێش ماوەیەك بەعسییەكان ماڵەكەیان ڕوخاندبوو لە كەركوك، وتی هەر بگەمەوە كەلاوەكەی ماڵی خۆمان لە شۆڕیجە ئیتر شەهیدیش ببم باكم نیە، كەچی ڕۆژی ١٩ی٣ سەعات ١١ی بەیانی لە ناو ماڵە ڕوخاوەكەی خۆیاندا گولەیەك بەر سەری دەكەوێت و شەهید ئەبێت، ئەمە هەرگیز هی بیرچونەوە نی(بەشێك لەبیرەوەری ناو شاری كەركوك لە رزگاری حاجی كایلم وەرگرتووە). سەركەوتی جیهاز سەرچاوە: ١-شەڕی كەركوك لە رزگاری حاجی كایلم وەرگرتووە. ٢- تۆڕی پەیوەندیەکانی پێشمەرگە لە شاخ (سندوقەڕەشەکەی پێشمەرگە)
(درەو): چەند بەڵگەنامەیەکی محەمەدی حاجی مەحمود دۆخی ژیانی پێشمەرگە لە ساڵانی حەفتاو هەشتاکانی سەدەی رابردوو نیشان دەدات، سەرەرای یارمەتی مانگانە جەژنانەشیان بە پێشمەرگەداوە، ساڵی 1985 لە نامەیەکدا مام جەلال دەڵێ دۆخی دارایمان باشەو موچەی پێشمەرگەی خێزاندار دەکەین بە (50 دینار) ئەوانەشی سەڵتن (25 دینار)، ئیحتیاتی دووساڵیشمان هەیە، ساڵی 1979 كراسێكیان بۆ عوسمان كڕیوە بە یەك دینار، لە رەزگە بڕی (5 دینارو 250 فلس) خەرجكراوە بۆ كڕینی ساردی بۆ پێشمەرگە. موچەی مانگانەی پێشمەرگە بەگوێرەی بەڵگەنامە بڵاوكراوەكانی محەمەدی حاجی مەحمود، ساڵی 1977، مانگانە بڕی (3) دینار وەك یارمەتی (موچە) بە پێشمەرگە دراوە، ناوی هەندێک لەو پێشمەرگانەی موچەیان وەرگرتووە: 🔸 حەمە ئەمین حەمەكریم: 3 دینار 🔸 حەسەعید صاڵ: 3 دینار 🔸 حەمە سور باوە موراد: 3 دینار 🔸 مەلا خالید: جارێ وەری نەگرتووە جەژنانەی پێشمەرگە بەڵگەنامەیەکی تر ئاماژە بەوەدەکات، لە ساڵی 1977دا پێشمەرگە سەرەڕای موچە، بڕی (1 دینار) پارەیان وەکو جەژنانە پێدراوە. ناوی هەندێک لەو پێشمەرگانەی کە جەژنانەیان وەرگرتووە: 🔸 1 دینار بۆ عەلی فەرەج 🔸 1 دینار بۆ كاژاو 🔸 1 دینار بۆ قارەمان 🔸 1 دینار بۆ حسین عەلی 🔸 1 دینار بۆ ئەحمەد حاجی محەمەد "پاتەو رادیۆ" بەڵگەنامەیەکی تری محەمەدی حاجی مەحمود کە مێژووەکەی بۆ ١٩٧٧/١/١٦ دەگەڕێتەوە، بڕێک پارەی تر بۆ کڕینی پێداویستی پێشمەرگە خەرجکراوە، بەمشێوەیە: 🔸 (٦٥٠ فلس) بۆ کڕینی پاتە (پێڵاو)و گۆرەوی لە هاوار 🔸 (٤٠٠ فلس) بۆ كڕینی پاتە (پێڵاو) بۆ رەشید لە هاوار 🔸 (٥٠٠ فلس) بۆ کڕینی دوو مەتر قوماش بۆ دەستەسڕ 🔸 (٣ دینار) بۆ کڕینی رادیۆیەك 🔸 (٧ دینار و ٥٠٠ فلس) بۆ فیشەك 🔸 (٥٠٠ فلس) بۆ ئەحمەد ساڵح بۆ پێڵاو 🔸 (١ دینار) بۆ شاخەوان بۆ پێڵاوو گۆرەوی 🔸 (٢ دینارو ٥٠٠ فلس) بۆ پێڵاوو گۆرەوی پێنج پێشمەرگە ١٠ جوت گۆرەوی بە دوو دینار لە رۆژی ١٩٧٩/٧/٢ خەرجیەكانی پێشمەرگە بەم شێوەیە بووە: 🔸 (١٩٠ دینار) بۆ یارمەتی (موچە)ی پێشمەرگە 🔸 (١٠ دینار) حەسەن مستەفا چوو بۆ سەرەوە 🔸 (٥ دینار) بۆ مامە رەشە گەڵاڵی 🔸 (١٥ دینار) بۆ فایەق سلێمان بۆ نەخۆشخانە 🔸 (٢٨ دینار) بۆ گۆشت لە دەرە میانە 🔸 ( ٥ دینارو ٢٥٠ فلس) كڕینی ساردی بۆ پێشمەرگە لە رەزگە 🔸 (١ دینار) بۆ كڕینی جامانە بۆ پێشمەرگە ئەحمەد مەحمود كۆی گشتی دەكاتە (٢٦٤ دینار و ٢٥٠ فلس) 🔸 ٨٥٠ فلس بۆ كڕین جامانە 🔸 ٤٥٠ فلس بۆ كڕینی (١٨) هێلكە لە كانی سێنی 🔸 ١٥٠ فلس بۆ كڕینی قەیتان و دوخێن و تایت 🔸 ١ دینار بۆ كڕینی كراس بۆ عوسمان عەلی فەرەج لە بانیشار 🔸 ٥٠٠ فلس بۆ كرینی پێڵاو بۆ كاكەبرا 🔸 ٢ دینار بۆ ١٠ جوت گۆرەوی "بەشی دوو ساڵ پارەی ئیحتیاتمان هەیە" رۆژی ١٩٨٥/١٢/٣ مام جەلال بۆ محەمەدی حاجی مەحمودی نوسیوە:" لەڕووی مادیەوە وەزعمان زۆر باشە وا ئەكەم ئەم ساڵ هەموو مانگێك یارمەتی پێشمەرگەی خێزاندار (٥٠) دینارو سەڵت (٢٥) دینار ئەدرێت، جگە لە یارمەتی تر، بەشی دوو ساڵی تریش ئیحتیاتمان هەیە، بێ ئەوەی یەك فلسمان لەدەرەوە وەرگرتبێت.
راپۆرتی شیكاری: درەو جیاواز لە پارێزگای سلێمانی، لە پارێزگای هەولێر بەستنی هاوپەیمانی کەمتر کاریگەری لەسەر هاوکێشەکانی هەڵبژاردن جێدەهێڵێت و لە پارێزگای دهۆکیش دروستکردنی بەرەی گشتیش بەرامبەر پارتی فریای دۆخەکە ناکەوێت و پارتی نزیک لە سەرجەم کورسییەکان دەبات. لە ڕاپۆرتەکانی پیشووی (درەو)دا سەنگی لایەنەکان بەجیا لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و لە دۆخی دروستکردنی هاوپەیمانی لە پارێزگای سلێمانی و ئێستاش، سیناریۆکانی هاوپەیمانی لە پارێزگاکانی هەولێرو دهۆک لەسەر بنەمای دەنگی لایەنەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ٣٠/٩/٢٠١٨، وەک دواین هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەخەینەڕوو. سیناریۆکانی بەستنی هاوپەیمانی وەک چۆن لە سلێمانی فرەن، ئەوا بۆ هەولێریش ڕاستە، لەسەر هەمان بنەماکانی (مێژووی هاوبەش، خەباتی هاوبەش، ڕێککەوتنی هاوبەش، بیرو فکری هاوبەش) هەشت جۆر سیناریۆی جیاواز بۆ ئەو لایەنانە لە پارێزگای هەولێر دەخەینە ڕوو ئەوانیش؛ 1. لیستی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆنی (ڕابردوو و ئێستا): گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ(دادگەری) و نەوەی نوێ 2. لیستی هاوبەشی (ئۆپۆزسیۆنی ڕابردوو): گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ (دادگەری) 3. لیستی هاوبەشی (ئۆپۆزسیۆنی ئێستا سەردەمی کابینەی نۆ): کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ 4. لیستی ئیسلامی: کۆمەڵ(دادگەری) و یەکگرتوو 5. ڕێککەوتنی سیاسی (کابینەی نۆ): پارتی و گۆڕان 6. لیستی لایەنە بەشدارەکان کابینەی نۆی حکومەت لە لایەک و ئۆپۆزسیۆن لە لایەکی تر: (پارتی و یەکێتی و گۆڕان) (کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ) 7. مێژوو و کاری هاوبەش: یەکێتی و پارتی 8. ڕێککەوتنی سیاسی (حکومەتی خۆجێیی): یەکێتی و گۆڕان بەڵام لە پارێزگای دهۆک لەمتر بواری هاوپەیمانی لە ئارادیە، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرز لە پێشەوەی سەرجەم لایەنەکانەو تەنها یەک جۆر هاوپەیمانی لە توانایەدایە تەنها لە یەک بازنەی دهۆک، (1) کورسی لە پارتی وەربگرنەوە، کە لە بازنەی (3)ی ئەو پارێزگایەیە، سیناریۆکەش بەستنی هاوپەیمانی سەرجەم لایەنەکانە لە بەرامبەر پارتی، کە ئەمەش ئاسان نییە ڕوبدات، لە خوارەوە ئەوەمان ڕونکردووەتەوە. تێبینی: 1. لەم ڕاپۆرتەدا شیکاریمان بۆ سەنگی ئەو لایەنانە کردووە کە ئێستا لە ئارادان (وەک ئەوەی کە هەیە). 2. سەرهەڵدانی هێزی نوێ جا بەناوی (هاوپەیمانی هیوا، دەنگی ناڕازی، هەنگ، یان هەر گروپ و هێزێکی نوێ) کەمترین کاریگەری لەسەر پارێزگای هەولێر دەبێت، بەتایبەت ئەگەر هاوپەیمانی نەبەستن، لە پارێزگای دهۆکیش هیچ کاریگەرییان نابێت. ئەگەر ئەو هێزە نوێیانە هاوپەیمانی فراوان ئەنجام بدەن، دەتوانن، هاوکێشەکان بەڕێژەیەکی کەم لە پارێزگای هەولێر بگۆڕن. 3. ئەو سیناریۆیانەی دەخرێنە ڕوو لە سنوری بازنەکانی پارێزگای هەولێر دەکرێت لە ڕوی جوگرافییەوە گشتگیربن و سەرجەم بازنەکان بگرێتەوە، وەک چۆن دەکرێت سیناریۆیەک بۆ بازنەیەک ڕاست بێت، سیناریۆکی تر بۆ بازنەیەکی دیکەی هەمان پارێزگا ڕاست بێت. لە هەمان کاتدا دەکرێت سیناریۆیەکیان بۆ دوو هێز یان زیاتر لە بازنەک ڕووبدات لە بازنەیەکی تر بۆ هەمان ئەو هێزانە هاوپەیمانییەکان بەجۆرێکی تر بێت، بەپێی بەرژەوەندی لایەنەکان. 4. ململانێی زۆرێک لەو پارتانەی نزیکن لە بەدەستهێنانی کورسییەک، یان نزیکن لە کورسی کۆتایی بازنەکە، لە سەر کورسی (کۆتای ئافرەتان) دەبێت و زۆرێکیان چاویان لە کاندیدکردنی ئافرەتە. 5. بەهەمان شێوەی پارێزگای سلێمانی پاڵنەری گەورەو گرنگ هەیە بۆ بەستنی هاپەیمانی لە پارێزگای هەولێر، بەڵام گرفت و رێگریش کەم نێن، لەوانە؛ یەکەم: رێکنەکەوتنی لایەنەکان لەڕوی بەرنامەی سیاسی پارتەکانیانەوە. دووەم: ڕێکنەکەوتنیان لەسەر کاندیدەکانیان. سێیەم: قورسی ڕازی کردنی جەماوەری هێزە سیاسیەکان کە دەنگ بە کاندیدی لاینەێکی دیکە بدات کە هاوپەیمانن. 6. سەرجەم ئەو سیناریۆیانەی خراونەتەڕوو چ لەم ڕاپۆرتە یان لە ڕاپۆرتەکانی پیشتر، تەنها خوێندنەوەن لەسەر بنەمای دەنگەکانی پیشووی لایەنەکان، دەکرێت ئەنجام و سیناریۆکان گۆڕانکاری بەرچاویان تیدا رووبدات. 7- رووداوو گۆڕانكارییەكانی رابردوو كاریگەریان لەسەر دەنگی لایەنەكان جێهێشتووەو گۆڕانكاری لە ژمارەی كورسیەكاندا دەكەن، تەزویرو ساختەكاریش هەمیشە مۆتەكەی هەموو هەڵبژاردنەكان بوون لە هەرێمی كوردستان سیناریۆکانی هاوپەیمانی لە پارێزگای هەولێر بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠، پارێزگای هەولێر(١٥) كورسی گشتی و (1) كورسی تایبهتی مهسیحییهكانی بۆ تەرخان کراوەو دابەشکراوە بۆ (٤) بازنەی هەڵبژاردن و کە پێویستە لە هەر بازنەیەک (١) ئافرەت سەربکەوێت (بە دەنگی خۆی یان بە کۆتا) لە خوارەوە شیکردنەوە بۆ هەر بازنەیەکی ئەو پارێزگایە دەکەین بەپێی ئەو سیناریۆیانەی کە پێشبینی دەکرێن. پارێزگای هەولێر بازنەی (١) بازنەی (1): کە ناسێنراوە بە بازنەی (سۆران + مێرگەسور + رەواندز + چۆمان + شەقلاوە) ناوەندەکانی تۆماری بریتین لە: (چۆمان 1، 2 + رەواندز + سۆران دیانا ١،٢ + سیدەکان + بلێ بارزان ١، ٢ + بالیسان+ مەسیف سەلاحەدین + مێرگە سور ١ ،٢ + هەریر و باتاس ١، ٢ + شەقڵاوە) خشتەی (١) هاوپەیمانی (گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ (دادگەری) و نەوەی نوێ بازنەی (١) هەولێر خشتەی (٢) هاوپەیمانی (گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ (دادگەری)) بازنەی (١) هەولێر خشتەی (٣) هاوپەیمانی یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) و نەوەی نوێ بازنەی (١) هەولێر خشتەی (٤) هاوپەیمانی کۆمەڵ(دادگەری) و یەکگرتوو بازنەی (١) هەولێر خشتەی (5) هاوپەیمانی پارتی و گۆڕان بازنەی (١) هەولێر خشتەی (6) (هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان) (هاوپەیمانی کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ) بازنەی (١) هەولێر خشتەی (7) هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی بازنەی (١) هەولێر خشتەی (8) هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بازنەی (١) هەولێر پارێزگای هەولێر بازنەی (2) بازنەی (2): کە ناسێنراوە بە بازنەی ( دەشتی هەولێر+ كۆیە + خەبات) ناوەندەکانی تۆماری بریتین لە: (بەحرکە 1، 2 + خەبات + کەسنزان + قوشتەبە 1 ،2 + بنەسڵاوە + شاوەیس + کۆیە + تەق تەق) خشتەی (٩) هاوپەیمانی (گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ (دادگەری) و نەوەی نوێ بازنەی (٢) هەولێر خشتەی (10) هاوپەیمانی (گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ (دادگەری)) بازنەی (2) هەولێر خشتەی (11) هاوپەیمانی یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) و نەوەی نوێ بازنەی (2) هەولێر خشتەی (12) هاوپەیمانی کۆمەڵ(دادگەری) و یەکگرتوو بازنەی (2) هەولێر خشتەی (13) هاوپەیمانی پارتی و گۆڕان بازنەی (2) هەولێر خشتەی (14) (هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان) (هاوپەیمانی کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ) بازنەی (2) هەولێر خشتەی (15) هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی بازنەی (2) هەولێر خشتەی (16) هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بازنەی (2) هەولێر پارێزگای هەولێر بازنەی (٣) بازنەی (3): کە ناسێنراوە بە بازنەی (بەشی خۆرئاوای قەزای هەولێر) ناوەندەکانی تۆماری بریتین لە: (کوران 1، 2، 3، 4 + نەورۆز 1، 2 + تەیراوا 1، 2 + عینکاوا + بەحرکە + ئازادی) خشتەی (1٧) هاوپەیمانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) و نەوەی نوێ بازنەی (٣) هەولێر خشتەی (1٨) هاوپەیمانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) بازنەی (٣) هەولێر خشتەی (1٩) هاوپەیمانی یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) و نەوەی نوێ بازنەی (٣) هەولێر خشتەی (٢٠) هاوپەیمانی کۆمەڵ(دادگەری) و یەکگرتوو بازنەی (٣) هەولێر خشتەی (٢١) هاوپەیمانی پارتی و گۆڕان بازنەی (٣) هەولێر خشتەی (٢٢) (هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان) (هاوپەیمانی کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ) بازنەی (٣) هەولێر خشتەی (٢٣) هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی بازنەی (٣) هەولێر خشتەی (٢٤) هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بازنەی (٣) هەولێر پارێزگای هەولێر بازنەی (٤) بازنەی (4): کە ناسێنراوە بە بازنەی (بەشی خۆرهەڵاتی قەزای هەولێر) ناوەندەکانی تۆماری بریتین لە: (حەسارۆک + شۆڕش 1 ،2 + باداوا 1، 2، 3 + زانکۆ + ڕوناکی 1، 2 + سەیداوا ١، 2+ 30 مەتری + برایەتی و ڕاپەڕین 1، 2، 3) خشتەی (٢٥) هاوپەیمانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) و نەوەی نوێ بازنەی (٤) هەولێر خشتەی (٢٦) هاوپەیمانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) بازنەی (٤) هەولێر خشتەی (٢٧) هاوپەیمانی یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) و نەوەی نوێ بازنەی (٤) هەولێر خشتەی (٢٨) هاوپەیمانی و کۆمەڵ(دادگەری) و یەکگرتوو بازنەی (٤) هەولێر خشتەی (٢٩) هاوپەیمانی و پارتی و گۆڕان بازنەی (٤) هەولێر خشتەی (٣٠) (هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان) (هاوپەیمانی کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ) بازنەی (٤) هەولێر خشتەی (٣١) هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی بازنەی (٤) هەولێر خشتەی (٣٢) هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بازنەی (٤) هەولێر سیناریۆی هاوپەیمانی لە پارێزگای دهۆک بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠، پارێزگای دهۆک (١١) كورسی بۆ تەرخان کراوەو دابەشکراوە بۆ (٣) بازنەی هەڵبژاردن و پێویستە لە هەر بازنەیەک (١) ئافرەت سەربکەوێت (بە دەنگی خۆی یان بە کۆتا). بەڵام دروستکردنی هاوپەیمانی لەم پارێزگایە ئەگەرێکی لاوازە، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێژەیەکی زۆر لە پێشەوەی پارتەکانی دیکەیەو تەنانەت هاوپەیمانی گشتیش دروست بکرێت بەرامبەر بە پارتی تەنها لە بازنەی (٣)ی پارێزگاکە دەتوانن (یەک) کورسی بە مسۆگەری ببەنەوە، لە خوارەوە ئەوە ڕوندەکەینەوە. پارێزگای دهۆک بازنەی (١) بازنەی (١): کە ناسێنراوە بە بازنەی (ناوەندی دهۆک + ئامێدی)، (٤) کورسی بۆ تەرخانکراوە. ناوەندەکانی تۆماری بریتین لە: (بڵند 1، 2+ جگەرخوێن 1، 2 ، 3 + میدیا 1، 2 + دهۆک 1، 2 + زاوێتە 1، 2 ، 3، 4، 5 + ئامێدی 1، 2 + شیلادزێ + باتوفە 2) خشتەی ژمارە (١) هاوپەیمانی (یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ(دادگەری) و یەکگرتوو و نەوەی نوێ) بازنەی (١) پارێزگای دهۆک بازنەی (٢) بازنەی (٢): کە ناسێنراوە بە بازنەی (زاخۆ + سمێل) ، (٣) کورسی بۆ تەرخانکراوە. ناوەندەکانی تۆماری بریتین لە: (سمێل 1، 2، 3 + باتێل + زاخۆ 1، 2 + دیربۆن 1، 2، 3 + باتوفە 1، 3) خشتەی ژمارە (٢) هاوپەیمانی (یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ(دادگەری) و یەکگرتوو و نەوەی نوێ) بازنەی (٢) پارێزگای دهۆک بازنەی (٣) بازنەی (3): کە ناسێنراوە بە بازنەی (ئاکرێ + شێخان + بەردەڕەش)، (٤) کورسی بۆ تەرخانکراوە. ناوەندەکانی تۆماری بریتین لە: (قەسرۆک 1، 2، 3، 4 + ئاکرێ 1، 2 + بەردەڕەش 1، 2، 3 + بجیل1، 2، 3) خشتەی ژمارە (3) هاوپەیمانی (یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ(دادگەری) و یەکگرتوو و نەوەی نوێ) بازنەی (٣) راپۆرتی پەیوەندیدار: بژاردەكانی هاوپەیمانی بەردەم لایەنەكان لە پارێزگای سلێمانی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق: سیناریۆی پێگەی پارتەكانی هەرێم
بەختیار مستەفا ئەمین 🔻 خەرجی ماڵەکەی نەوشیروان مستەفا لە پشکێکی (بازاڕی میترۆ)وە ئەکرا 🔻 خەرجی خەستەخانە و کرێی خانوەکەی لەندەن هاوڕێکانی وەک یارمەتی بۆیان خەرجکردوە 🔻 هەر کەس ولایەنێک وەک موڵکی شەخسی کاک نەوشیروان رەفتار بەو موڵک و پارە جێماوانەوە بکات، جگە لە ناشرینکردنی مێژوی ئەو پیاوە هیچیتر نیە 🔻 پلانی نەوشیروان مستەفا ئەوە بوو گردی زەرگەتە بکرێ بە وەقف لەسەر زانکۆی سلێمانی 🔻 نەوشیروان مستەفا هەمیشە لای خۆمان و بە مناڵەکانی وتوە حەزناکات کاری سیاسی بکەن 🔻 ئەوەی دەستە و گروپە جیاوازەکانی گۆڕان بە فیکر و کاری نەوشیروان مستەفا کردویانە، هیچ دوژمنێک نەیتوانیوە پێی بکات (درەو): بەختیار مستەفا ئەمین برای نەشیروان مستەفا رێکخەری کۆچکردووی بزوتنەوەی گۆڕان، لە وتارێکدا لەبارەی موڵک و ماڵی نەوشیروان مستەفاو بابەتی تەوریسی سیاسی، وەڵامی عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەداتەوە. 🔹 دەقی نوسینەکە: وەڵامێکی پێویست، زۆریش ماوە بۆ وتن 🔸 بەختیار مستەفا ئەمین زۆرجار و قسەوباسی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرپرسەکانیان لە کۆبونەوە تایبەتەکاندا، سەبارەت بە مەسەلەی موڵک و ماڵی بزوتنەوەی گۆڕان و پارەو پوڵی کاکم (نەوشیروان مستەفا) ئەبیستینەوە، ئێمە لە سەرەتاوە وەک بەشێک لە کێشەی ناوخۆی بزوتنەوەکە و ململانێی دەسەڵات سەیرمانکردوە، بەڵام کاتێک (عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە) لە کۆبونەوەی گشتیدا و لە سیانزەی ئازاری ئەمساڵدا، لە میدیا و دەزگاکانی راگەیاندنەوە، بۆ رای گشتی قسە ئەکات و ناهەقی و بێ ویژدانی و تەنانەت سوکایەتی بە مێژوی بیر و کاری سیاسی کاک نەوشیروان و هاوڕێکانی ئەکات، ناچارمان بە وەڵامدانەوەیەک بۆ ڕای گشتی ئەکات و تیایدا، ڕاشکاو هەندێ هەقیقەت بۆ مێژو بخەینە روو. بەندە زیاتر لە پەنجا ساڵ لە گشت وێستگەکانی خەبات و پێشمەرگایەتیدا، هاوڕێ و پشتیوان و هاوسەنگەری کاکم (نەوشیروان مستەفا) بوم، تا ئەو رۆژەی دوا هەناسەی داوە پێکەوە و لە نزیکەوە لە تەکیدا بوم، گەر بنوسم و قسە بکەم (کە هیوادارم لە ئایندەیا بتوانم) زۆر هەیە بۆ وتن. یەکەم: سەبارەت بە پارە و پوڵ و موڵک، لێرەوە رایدەگەیەنم کە کاکم نەوشیروان مستەفا لە سەرەتای (شۆڕشی نوێ) وە، هەمیشە دارایی شۆڕشی لابوە و دەسەڵاتی خەرجی هەبوە، لە بزوتنەوەی گۆڕانیشدا، بەهەمان شێوە !! بەڵام هەرگیز نە خۆی بەخاوەنی زانیوەو نە بە شێوەیەک رەفتاری کردوە کە خۆی خاوەنداری بکات، ئەوەندە بەسە بڵێم خەرجی ماڵەکەی لە پشکێکی (بازاڕی میترۆ)وە ئەکراو ئەو چەندان ملیۆن دۆلارەش کە باسی ئەکەن بۆ بزوتنەوەکە و پرۆژە سیاسیەکەی خەرج ئەکرا، خەرجی خەستەخانەو کرێی خانوەکەی لەندەن هاوڕێکانی وەک یارمەتی بۆیان خەرجکردوەو دەستی بۆ پارەی بزوتنەوەکە نەبردوە، ئەوانیش لە ژیاندا ماون. بۆیە هەر کەس ولایەنێک وەک موڵکی شەخسی کاک نەوشیروان رەفتار بەو موڵک و پارە جێماوانەوە بکات، جگە لە ناشرینکردنی مێژوی ئەو پیاوە هیچیتر نیە، هەمو بیرکردنەوەو پلانیشی بۆ چارەنوسی زەوی گردی زەرگەتە (کاریشی بۆ کردبو) ئەوەبو بکرێ بە وەقف لەسەر زانكۆی سلێمانی و وەک شارێکی رۆشنبیری گەشەی پێ بدرێت. بۆیە هەواڵی تاپۆکردن و گواستنەوەی موڵکایەتی گردەکە لە پرسەکەیدا، ئێمەی تاسان و توشی شۆکی کردین. دوەم: سەبارەت بە جێگرەوە و دەسەڵاتی مناڵ و خزمەکانی بیروباوەڕی ئەو زاتە زۆر رون و ئاشکرا بوە، هەمیشە لای خۆمان و بە مناڵەکانی وتوە کە حەزناکات کاری سیاسی بکەن و تەنانەت چەند جارێک بە ئێمەی ئەوت کە با لە کۆڕ و کۆبونەوەدا بێن و فێری ماریفەت و تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی ببن. بۆ دەسەڵات و جێگرەوەی پۆستی رێکخەری گشتی بزوتنەوەکەش ئەو سەروەختەی کە دکتۆرەکانی بێ ئومێدیانکرد لەوەی چاکبێتەوە، چەند مانگێ پێش وەفاتی لە خەستەخانەی (مارسدنی مەلەکی بەریتانیا) پەیامێکی بۆ هاوڕێکانی لە بزوتنەوەکەدا ناردو داوای لێکردن پێش کۆچی خۆی هەڵبژاردنێک بۆ رێکخەری گشتی بکەن، پێی خۆش بو پێش مەرگی رێکخەری گشتی نوێ ببینێ و ببیستێ، هەرگیز نە کەسی بۆ ئەو پۆستە راسپاردوە و نە داواشیکردوە کەسێکی دیاریکراو جێگرەوەی بێت، ئەو پەیامە نەگەیشت یان کاری پێنەکرا !! نەمانزانی بۆ ؟ لەکۆتاییدا، بە پێویستی ئەزانم بڵێم: ئەوەی لە دوای هەڤدەی مایسی دوهەزار و هەڤدەوە، دەستە و گروپە جیاوازەکانی گۆڕانی گردەکەی زەرگەتە لە چەواشەکاری و لادان و شکاندن وسوکایەتی بە مێژو، فیکر و کاری نەوشیروان مستەفا کردویانە، هەرگیز هیچ دوژمنێکی دەرەوەو نەیارێکی ناوخۆ نەیتوانیوە پێی بکات، ئەو فەرهەنگە لە کاری سیاسی و خەبات و پێشمەرگایەتی نەوشیروان مستەفا سەروەتێکی گەورەی نەتەوەو نیشتیمانەکەمان بوە، بە خوێن و ماندوبونی هەزاران پێشمەرگە و کەمئەندامی سەنگەر و سەدان هەزار قوربانی بۆ میلەتەکەمان بە دەست هاتبو، دەبێت هەرواش بمێنێتەوە. هەمو ویژدانێکی زیندوش تەنیا ئەو بەڵگەیەی بەسە کە چۆن رێکخەرو سەرکردایەتی بزوتنەوەکە پاش مردنی کاک نەوشیروان، وەک تۆڵە کردنەوەیەک لە هەڵپەی هاوپەیمانی و چونە ئەو حکومەتە حیزبیەدا بون، کە بە تۆمەتی تیرۆرو کوشتن و تێکدانی ئاسایشی کوردستان فەرمانی گرتنیان بۆ کاکم (نەوشیروان مستەفا) دەرکردبو، بۆ گەڕاندنەوەی مافی مێژویی و رێزی پەنجا ساڵ تێکۆشانی، پێیان وترا ! بەڵام ئەوان هەر بە مەبەست داوای لێبوردنێکیان لەو حیزب و دامودەزگایانە مەتڵەب نەبو.
راپۆرت: درەو نزیكەی (30) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، بەپێچەوانەی یاساوە هاوكات لەگەڵ كاری پەرلەمانتاریدا، سەرقاڵی خوێندنی باڵان، یەكێك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ناوی لە لیستی دەیان كەسی تردایە كە بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزیان بۆ خوێندنی باڵا ساختە كردووە، بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی دەست (درەو) كەوتووە، ژمارەیەكی زۆری خوێندكارانی خوێندنی باڵا ساختەكاریان كردووە. نوسراوی سەر تابلۆكە ! ساڵی 2019 لەسەر تابلۆی ئاگاداركردنەوە لە كۆلیژی ئادابی زانكۆی سەلاحەدین لیستێك هەڵواسرا، ئەم لیستە ناوی ژمارەیەك قوتابی خوێندنی باڵای تێدا بوو كە بۆ خوێندنی ماستەرو دكتۆرا، بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزییان ساختە كردبوو. ئەم لیستە دوای چەند رۆژێك لەسەر تابلۆی كۆلیژی ئاداب لابرا، بەپێی ئەوەی لەناوەڕۆكی نوسراوەكەدا هاتووە، ئەم كەسانە بەهۆی ساختەكارییەوە لەلایەن زانكۆی سەلاحەدینەوە خراونەتە لیستی رەشەوەو مافی خوێندنیان لە هەموو زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لێوەرگیراوەتەوە. ساڵی 2016 وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان، بوونی بڕوانامەی جیهانیی لە زمانی ئینگلیزیدا كرد بە مەرج بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە خوێندنی باڵا (ماستەرو دكتۆرا)، ئیتر ئەو كاتەوە چەندین جۆری فیڵو ساختەكاری بۆ بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە سەریهەڵدا، بەشێك لە مامۆستایانی زانكۆو قوتابیانی خوێندنی باڵا پەنایان برد كڕینو ساختەكردنی بڕوانامەی جیهانیی زمانی ئینگلیزی بەتایبەت (ئایەلسو تۆیفڵ). بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی (درەو)، لە كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێمدا كە یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا بووە، سەدان كەس لە خوێندنی باڵادا بڕوانامەی توانستی زمانیان ساختە كردووە، بەڵام وەزارەتو زانكۆكان بەشێكی زۆری لیستی ساختەكارەكانیان شاردوەتەوە. مامۆستای زانكۆ حەسانەی نیە، بۆیە لەڕووی یاساییەوە وەكو فەرمانبەر مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، تاوانی ساختەكاری تەنیا لە یاسای سزادانی عێراقیدا لەماددەكانی (289 و 298)دا رێكخراوە، بەپێی ئەم یاسایە، كەسی ساختەكار لە كارەكەی دەردەكرێتو جارێكی تر مافی دامەزراندنەوەی نییە، خۆ ئەگەر لەسەر ساختەكارییەكەی دادگا حوكمی لەسەر بدات، لەسەرو پێنج ساڵەوە زیندانیی دەكرێت. پەرلەمانتار لە لیستی ساختەكاراندا ! (درەو) نوسراوێكی تری وەزارەتی خوێندنی باڵای لە كابینەی پێشوودا لەبەردەستدایە، كە جەخت لەسەر ئەوە دەكات بۆ ساڵی خوێندنی (2016- 2017) لە زانكۆی سەلاحەدین لە هەولێر، (24) قوتابی خوێندنی باڵا لە ماستەرو دكتۆرا، بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزییان ساختە كردووە، یەكێك لەوانەی كە ناوی لە لیستەكەدا هاتووە (بەهمەن كاكە عەبدوڵا)یە كە ئێستا ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان. پەرلەمانتارو خوێندنی باڵا بابەتەكە تەنیا ساختەكاری نییە، بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو ئەنجومەنی شورای هەرێم، پەرلەمانتارانی كوردستانو عێراقو خاوەن پۆستو پلە تایبەتەكان لە وەزارەتەكانو فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم، لەوكاتەی لە پۆستەكانیاندان، بۆیان نیە، پێشكەشی خوێندنی باڵا بكەن، چونكە لەیەك كاتدا هەردوو كارەكە پێكەوە ناكرێت. بەگوێرەی بەدواداچونەكانی (درەو)، سەرباری ئەو رێنماییانەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو ئەنجومەنی شورا، ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە خولەكانی پێشوو و ئێستای پەرلەمانی كوردستانو بەرپرسانی حكومەتو فەرمانگەكان، لەناوخۆو دەرەوەی كوردستان دەخوێنن، ئەمەش پێشێلكردنی رێنماییەكانە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە وەزارەتو ئەو زانكۆیانەی كە ئەم پلە تایبەتانە لێی دەخوێنن، بێدەنگن. (درەو) زانیویەتی، لە خولی ئێستا پەرلەمانی كوردستاندا، زیاتر لە (25) ئەندام پەرلەمان هاوكات لەگەڵ كاری پەرلەمانتاریی، لە خوێندنی باڵاش دەخوێنن، واتە بەپێچەوانەی یاساوە دوو كار پێكەوە دەكەن. ئەوانەی پلەی تایبەتییان هەیەو لە خوێندنی باڵاش دەخوێنن، هەندێكیان پاساویان ئەوەیە، بەرلەوەی ببنە پەرلەمانتار یان وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی، خوێندكار بوون، بەڵام ئەم پاساوە یاسایی نییە، چونكە بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی شواری هەرێم (ژمارە 13ی ساڵی 2014)، دەبوو ئەم كەسانە لەو كاتەوە كە پۆستی پەرلەمانتار یاخود هەر پۆستێكی تری حكومییان وەرگرتووە، خوێندنەكەیان بكردایە بە مۆڵەت، ئەم بڕیارە نیشانی دەدات ئەو پەرلەمانتارانەی كە هاوكات لەگەڵ كاری پەرلەمانتاریدا دەخوێنن، تەنانەت كاندیدبونیشیان نایاسایی بووە. زیانەكان ئەوانەی پلەی تایبەتیان هەیەو سەرقاڵی خوێندنی باڵان، لە چەند روویەكەوە زیان بە مافی گشتی دەگەیەنن: • وەرگرتنی دەرماڵەی پایەو پۆست، لەكاتێكدا ئەوان بۆ ماوەی سێ ساڵ سەرقاڵی خوێندنی ماستەرو دكتۆران. • ئەم كەسانە كە پلەی تایبەتییان هەیە، هەفتانە سێ بۆ چوار رۆژ دەبێت لە بەیانییەوە تا ئێوارە لە دەوامی خوێندنی باڵا بن، ئەمە دەبێتە هۆی چۆڵبوونی شوێنەكانیان لە پەرلەمانو وەزارەتو فەرمانگە حكومییەكانو كاروبارەكان لەو دامەزراوانە پەكدەخاتو لە كۆتایدا هاوڵاتی زەرەرمەند دەبێت. • كۆكردنەوەی دوو كار پێكەوە، پێشێلكردنی بڕیاری ئەنجومەنی شوراو وەزارەتی خوێندنی باڵایە، لەسەر دەستی پلە تایبەتەكان شكۆی یاسا دەشكێندرێت. • خوێندنی پلە تایبەتەكان، ئەگەری ساختەكاری لە خوێندنی باڵادا زیاد دەكات، بەتایبەتی (دزی زانستی)، چونكە هیچ كەسێك ناتوانێت هەفتەی پێنج رۆژ دەوام بكاتو هاوكات ماستەرنامەو نامەی دكتۆراش بنوسێت، لەم حاڵەتەدا رەنگە قوتابی پەنا بۆ كەسانی تر ببات ماستەرنامەو نامەی دكتۆراكەی بۆ بنوسن.
مەریوان وریا قانع- ئاراس فەتاح ( تایبەت بە درەو) پول تەنھا پارچە کاغەزێکی بچووک نییە بەسەر زەرفی ئەو نامانەوە کە بە پۆست بۆ شوێنێکی تر ڕەوانەدەکرێن. ئەگەرچی شتێکە بە دەگمەن نەبێت شوێنی سەرنجڕاکێشان و گرنگیپێدانی خەڵک نییە، مەگەر تەنها لای ئەو کەسانە نەبێت کە پولکۆکردنەوە خولیایانە. پول ھەم هەڵقەیەکی بنەڕەتیی ناو دەزگایەکی زۆر گرنگی مێژووی مرۆڤایەتییە، ئەویش پۆستە، کە پەیوەندی نێوان ئەندامانی کۆمەڵگایەک لەگەڵ یەکتریی و لەگەڵ دەزگاکان و لەگەڵ کەسانیتر ناو دونیای دەرەوەدا، مەیسەر دەکات، ھەم دیکۆمێنتێکی فەرمییە کە ھەڵگری کۆمەڵێک مانای ڕەمزیی و سیاسیی گرنگە لە پەیوەندیدا بە نەتەوە و دەوڵەتی نەتەوە و ناسیۆنالیزمەوە. پول وەکچۆن ھێمای گواستنەوەیەکی بەرچاوە لە ناردنی نامە و پەیامەوە بە کۆتری نامەبەر لە دونیای بەر لە دونیای مۆدێرندا بۆ دەزگایەکی بیرۆکراسیی ڕێکخراوی ناو دونیای مۆدێرن. ئاواش ئامرازێکی سەرەکیی ئەو دونیا ڕەمزیی و سیاسییە کە دەوڵەتی نەتەوە بۆ چەسپاندنی خۆی لە خەیاڵی دانیشتوانەکەیدا، دروستیدەکات. ئێمە لەم نووسینەدا زیاتر لەسەر پێگەی پول لەناو چەمکی ”سەروەریی سیاسیی نەتەوەیی“ و لە ناوچەمکی نەتەوە وەک ”جڤاتێکی خەیاڵکرد“ەوە دەوەستین. لە سەردەمی کتێبە گرنگەکەی بەندیکت ئەندرسۆن بەناوی ”جڤاتی خەیاڵکرد“، ئەو ڕاستییەمان بۆ ئاشکرابووە کە نەتەوە پەیوەندییەکی پتەوی بە پەیوەندییکردن و خەیاڵەوە ھەیە. نەتەوە ئەو یەکە کۆمەڵایەتییە خەیاڵکردەیە کە مرۆڤەکانی ناوی لەڕێگای پەیوەندییکردنەوە یەکتری دەناسن و لەوە تێدەگەن خەڵکی ناو یەک سەرزەمینی ھاوبەشن. ھەروەھا لەڕێگای پەیوەندیکردنەوە ئەو خەیاڵە سیاسییەیان بۆ دروستدەبێت کە نەتەوە وەک چوارچێوەیەکی سەروەری پێکەوەبوون، وێنادەکات. ئەندرسۆن باس لە ڕۆڵی ڕۆژنامە لە دروستکردنی نەتەوەدا دەکات، ڕۆژنامە وەک نوێژی بەینیان و وەک بەشێک لە ”کاپیتالیزمی چاپ“. دەشێت پولیش ھەندێک ڕووەوە وەک ئامرازێکی گرنگیی پەیوەندیکردن ببینین کە نەتەوە وەک یەکەیەکی سیاسیی و کولتوری سەروەر خۆی نمایشبکات. ھەوڵی بڵاوکردنەوەی پول لەناو کۆمەڵگایەکدا بەشێکە لە ھەوڵی بڵاوکردنەوەی پەیام و خواست و مەبەستێکی ھاوبەش بەناویدا، بەشێکە لە کردەی دروستکردنی ڕووبەرێکی رەمزیی و خەیاڵیی ھاوبەش. وەکچۆن بەنەدیکت ئەندرسۆن نیشانماندەدات ڕۆژنامە ئامرازێکی گرنگی دروستکردنی نەتەوەیە، دەزگای پۆست و پولیش ھەمان رۆڵ دەگێڕێت. پۆست بەدەزگاییکردن و بە عەقلانییکردنی پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکان و دەزگاکانە. مرۆڤ لەڕێگای پۆستەوە، کە پول زەمانەتی ناردنی دەکات، سەردەکات بەناو ھەموو ئەو ماڵ و شوێنانەدا کە نامەکان ڕێیان دەکەوێتە ناویەوە. دەچێتە بەشە جیاوازەکانی نیشتیمانەوە، دەچێتە بەر دیدی ھەموو ئەوانەی کە دەشێت بە لقەزمان و دیالێکتی جیاواز قسەبکەن، ھەم سەردەکات بە ماڵی دینداردا و ھەم بێدین و نادیندا. بەم جۆرە پول دەبێت بە ئامرازی پەیوەندییکردنی نێوان کەسەکان و شارەکان و ناوچەکان و گەلەکان و دەوڵەتان لەگەڵ یەکتر. جیاوازی پول لەگەڵ ڕۆژنامەدا لەوەدایە، ڕۆژنامە تەنھا بەشە خوێندەوارەکەی کۆمەڵگا دەتوانێت بیخوێنێتەوە و ھەواڵەکان ببیستێت و تێبگات، بەڵام پول بە حوکمی ئەوەی وێنە یەکەی سەرەکییە لەناویدا، کراوەیە بەڕووی ھەموواندا. پول لە پەیوەندیدا بە ناسیۆنالیزمەوە، دەربڕی ئەو فۆرمەیە لە ناسیۆنالیزم کە بە ”ناسیۆنالیزمی فەرمیی“ ناودەبرێت، ناسیۆنالیزمی دەوڵەت خۆی، یان ناسیۆنالیزمێک کە بە خودی دەوڵەت و حکومەتەوە پابەستە. ئاخر ئەوەی بڕیار لەسەر دەرکردنی پولەکان دەدات، بڕیار لەسەر ناوەرۆکی پولەکان و لەسەر وێنە و ڕەمز و نووسینەکانی سەر پولەکان دەدات، دەوڵەت خۆیەتی. دەوڵەت لەڕێگای هونەرمەندانەوە دیزاینی ئەم پارچەکاغەزە سیاسییە دەکات. دەوڵەتیش زۆرجار وێنەی پیاوە ناودارەکانی نەتەوە، ڕووداوە سەرەکییەکانی ناو ژیانی نەتەوە، خەمباریی و پاڵەوانێتیی و تراژیدییەکانی ناو ژیانی نەتەوە دادەنێت. بەم چەشنە پول دەبێت بە ھەڵگری وێنە و ڕەمزەکانی ئەو ناسیۆنالیزمە فەرمییەی کە دەوڵەت نوێنەرایەتیی دەکات و ئەو پەیامانەی دەوڵەت دەخوازێت بڵاویانبکاتەوە و لەپشتیانەوە بوەستێت و پروپاگەندەیان بۆ بکات. وەکچۆن پول زۆرجار ئامرازی نیشاندانی ڕەگوڕیشەی مێژوویی و ڕابردووی نەتەوەیە، ئاوهاش دەتوانێت ئامرازی نیشاندانی ئەدەب و هونەر و وەرزش و کەسایەتییە گرنگەکانی ناو ئەو کۆمەڵگایە بێت. پەیوەندیی نێوان پول و دەوڵەتی نەتەوە پەیوەندییەکی ھێندە بەھێز و بنەڕەتییە کەسانێک ھەن پولیان ناوناوە: ”پەنجەرەی دەوڵەت“، ”پۆرترێتی نەتەوە“، ”نمایشکردنی فەرمیی“، یاخود ”سەفیرێک لە کاغەز“. لە زۆربەی ھەرەزۆری کۆمەڵگاکانی دونیادا تەنھا دەوڵەت مافی دەرکردنی پولی ھەیە، دەرکردنی ئەم پارچە کاغەزە بچووک و ڕەنگاوڕەنگە لەلایەن دەوڵەتەوە مۆنۆپۆڵ و بە ناوەندییکراوە. دەوڵەت وێنەکان و ڕەمزەکان و چۆنیەتی دیزاینی پولەکان لەڕێگای پسپۆڕە هونەرییەکانەوە ھەڵدەبژرێت، ھەر خۆشی دەستنیشانی ئەو ناوەرۆکە ئایدیۆلۆژیی و سیاسییە دەکات کە لە پشتی پولەکەوە ئامادەیە و ھەرخۆشی کەی ویستی بڵاودیدەکاتەوە و کەی ویستیشی بڵاوکردنەوەکەی دەوەستێنێت. لە دیدی دەوڵەتەوە پول حیکایەتی نەتەوەیەکی سەروەر دەگێڕێتەوە، یەکێکە لەو ئامرازانەی لەڕێگایەوە ھەم دەوڵەت خۆی دەدوێت، ھەم واینیشاندەدات میللەتێک لەڕێگای کەناڵە فەرمییەکانی خۆیەوە تەعبیر لە بوونی خۆی دەکات. یەکێک لە دوو ئاکارە ھەرە سەرەتاییەکانی ھەر دەوڵەتێک لە جیھاندا دروستبووبێت، دروستکردنی پارەی تایبەت بەخۆی و دروستکردنی پول بووە. لە دوو سەدەی ڕابردوودا ھەردووکیان دوو رەمزی سەرەکیی سەروەری نەتەوەیی و نیشتیمانی بوون. ئەگەر پارەی نەتەوەیی ھێمابێت بۆ دروستکردنی ئابورییەکی سەربەخۆ، پول ھێمایە بۆ دەسەڵاتێکی سەروەر و پێکەوەبوونێکی رەمزیی ھاوبەشی هاونیشتیمانیان لەگەڵ یەکتری و وەلائەتی تاکەکانی ئەو وڵاتە بۆ یەکتر و بۆ ھەمان دەوڵەت. لە ڕووی مێژووییشەوە پول زیاتر وەک دۆکۆمێنتێکی فەرمی دەوڵەت دەردەکەوێت، تا شتێکی دیکە. زۆرجاریش گۆڕانکارییە سیاسییە گەورەکانی ناو مێژوو لەڕێگای گۆڕانی پولەکانەوە نمایش و بەدیدەکرێت. کە حکومەت و ھێزێکی سیاسیی دیاریکراو دەڕوات و حکومەت و ھێزێکی دیکە دێت، کە سیستەمێکی سیاسیی بۆ سیستەمێکی سیاسیی تر دەگۆڕێت، یەکێک لەو شوێنانەی ئەم گۆڕانانەی تێدا ڕوودەدات پولەکانە. بۆ نموونە، لەسەردەمی ڕژێمەکەی سەدام حوسەیندا، پول لە عێراقدا دەربڕی ئایدیۆلۆژیای بەعس و بەرجەستەکەری دید و خواستەکانی ئەو ھێزە بوو بۆ ئەو وڵات و شوناسەی دەیویست دروستیبکات و بیسەپێنێت. پولەکانی بەعس تەواو جیاوازبوون لە پولەکانی بەر لە قۆناغی بەعس. ئەو پولانە کە لە قۆناغی دوای کەوتنی ڕژێمەکەی بەعسیشەوە ھەن و دروستکراون، تەواو جیاوازن لەوانەی سەردەمی بەعس. ھەمان شت لە شوێنەکانی تری جیھانیشدا ھەروایە. پولەکانی سەردەمی شای ئێران و ئەوانەی سەردەمی خومەینی ھێما بۆ دوو جیھان و دوو شێواز لە حوکمڕانیی و دوو ئایدیۆلۆژیا و دوو پرۆژەی سیاسیی و دوو تێگەیشتنی جیاواز بۆ نەتەوە و دوو سەرزەمینی نەتەوەیی وفەرھەنگی جیاواز و ناکۆک بەیەک، دەکەن. ھەمان شت بە نیسبەت ئەڵمانیای سەردەمی نازییەکان و ئەڵمانیای دوای نازیزمەوە، ڕوسیای سەردەمی کۆمۆنیزم و سەردەمی دوای کۆمۆنیزم، ھەر ڕاستە. لە ھەر یەکێکیاندا دەوڵەت و نەتەوە، وێنەی جیاوازی خۆیان نمایشدەکەن و پەیامی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و فەرھەنگیی جیاواز لەسەر خۆیان بەرجەستەدەکەن و نیشادەدەن. بە کورتییەکەی، پەیوەندیی نێوان پول و ناسیۆنالیزم و پول و دەوڵەتی نەتەوە، پەیوەندیی زیندووڕاگرتنی مێژو و کەس و ڕووداو و بابەتە سەرەکیی و گرنگەکانی ناو ئەو مێژووە پێکەوەییەیە. ئێمە لە چەندین وتاری ساڵانی رابردوودا شیکاری پرسی ناسیۆنالیزمی کوردییمان کردووە و بۆچونمان وایە کە ناسیۆنالیزمی کوردیی مۆدێلێکی تایبەتە لە ناسیۆنالیزم کە بە مۆدێلی ”ناسیۆنالیزم بەبێ ناسیۆنالیست“ ناومانبردوە. واتە ناسیۆنالیزم وەک گوتار و وێنە و زمان، وەک فۆرمێکی لە سایکۆلۆژیا ئامادەیە، بەڵام ئەو بکەرە سیاسییانەی کە لەناو ئەم ناسیۆنالیزمەدا ئامادەن، بکەری بەر لە دروستبوونی نەتەوە و ناسیۆنالیزمن. عەقڵیەتی کارکردن و جوڵەیان عەقڵیەتی خێزان و بنەماڵە و خێڵ و ناوچەگەرییە، کە حیزبێکی لینینی کۆنترۆڵکراو لەلایەن خێزان و بنەماڵەکانەوە ڕووداوەکانی دەجوڵێنێت. بۆیە ناکۆکییەکی گەورە و ھەمەلایەن ھەیە، لەنێوان دروشم و سیاسەت و جوڵە و ستراتیژ و بیرکردنەوەی نوخبە و پارتە حوکمڕانەکانی ناو ئەم ناسیۆنالیزمە و لەگەڵ دروستکردنی سەرەتایترین چوارچێوە ھاوبەش و سەرەکییەکانی نەتەوە و نیشتیمانێکی نەتەوەیی ھاوبەشدا. ئەوەی دەیبینین پرۆسەیەکی بەردەوامی دابەشبوونی قووڵتر و ھەمەلایەنترە، کە ھێزی سەربازیی تایبەت و ئابوریی تاڵانیی و پەیوەندیی دوژمنانە ئاراستەیدەکات. لە دۆخێکی لەوبابەتەدا زۆربەی دەزگا و میکانیزمە باڵادەستەکان بەشدارن لە پەرەدان بەم دابەشبوون و پارچەپارچەبوونە بەردەوامەدا، لە سوپاوە بیگرە بۆ ئابوریی و لە میدیا و سیستەمی خوێندنەوە بیگرە بۆ شێوازی کارکردنی دەزگا بیرۆکراسییەکان. لە دۆخێکی لەوباتەدا پول زۆر لەوە لاواز و پوچترە بتوانێت ھیچ ڕۆڵێک لە کۆکردنەوەی دانیشتوانی ھەرێمەکە و حوکمڕانەکانی لە دەوری ڕەمزێک یان مانایەک، کۆبکاتەوە. ئەم ناسیۆنالیزمە بێناسیۆنالیستە، لەناو هەرێمێکی پێنج ملیۆن کەسییدا بووە بە بارێکی سیاسیی قورس بەسەر جوگرافیای سێ شارەوە، کە نە دەتوانێت لەناو یەکەیەکی سیاسییدا کۆیانبکاتەوە، نە ڕێگەش دەدات مۆدێلێکی تری خۆبەڕێوەبردنی سیاسیی و ئیداریی تاقیبکرێتەوە. ئەم ناسیۆنالیزمە بێناسیۆنالیستە سوڵتانییە، لەئێستادا نەک ناتوانێت ببێت بە نوێنەری مەسەلەی کورد، بەڵکو ناتوانێت ببێت بەنوێنەری سێ شاری لێکترازاویش. چەندە ناسیۆنالیزمی تورکیی و عەرەبیی و فارسیی کاریان لەسەر بچووککردنەوە و ناچیزکردنی کورد وەک گەلێک کردووە ، ئەوەندەش نوێنەرە سیاسییەکانی ئەم ناسیۆنالیزمە بێناسیۆنالیستە، کاریان لەسەر شکاندنی بەها نیشتیمانییەکانی خۆیان و گەلەکەیان کردوە. ئەم ناسیۆنالیزمە بێناسیۆنالیستە هێندە ترسنۆکە بەرگەی ھەڵچون و توڕەبوونی سەفیرێکی تورکیای نەگرت، چجای بەرگەی هەڕەشەی کاربەدەستە سیاسیی و سەربازییە گەورەکان و سوڵتانە تازەکەی دەوڵەت لە تورکیادا. بۆیە بەهای دروستکردنی پولێک بە نەخشەی کوردستانی گەورە لە پشت سەری پاپای فاتیکانەوە، لەڕووی ڕەمزیی و حەقیقییەوە، یەک پولی قەڵب ناهێنێت. ئەم پولە دەربڕی ئەو فۆرمە ھێجگار سەرەتایی و نامێژوویی و نامەدەنیی و نانیشتیمانیی و نانەتەوەیی ناسیۆنالیزمی بێناسیۆنالیستە، کە ئەم ھەرێمەی لەناوەوە ئیفلیج و بێدەرەتان کردوە. لە کاتی سەردانەکەی پاپای فاتیکاندا بینیمان هەموو ”خەمی نیشتیمانیی“ ئەم دەستە و خێزانە سوڵتانییانە لەوەدا کورتبووبووەوە، هەموو ئەندامانی خێزانە سوڵتانییەکە، لە پێشوازیی پاپادا کۆبکرێنەوە و وێنەی لەگەڵدا بگرن. سیاسەتی پشتی پولەکە سیاسەتێکی ناسیۆنالیستیی ڕۆمانسییە کە خەون بە کوردستانی گەورەوە دەبینێت، بەڵام سروت و تقوسی یەکتربینینەکە، سروتێکی خێزانیی و بنەماڵەیی و سوڵتانیی بوو. لێرەشدا و لەڕێگای پولێکی ناسیۆنالیستی ڕۆمانسییانەوە، جارێکی تر کۆمەڵێک بکەری ناناسیۆنالیستیی خێزانیی و بنەماڵەییمان بینیەوە. دروستکردنی ئەو پولە بە وێنەی پاپای فاتیکانەوە بەشێکە لەو سیاسەتە سیمبۆلییە کە ساڵانێکە بەشێکی سەرەکیی ئەم ناسیۆنالیزمە بێناسیۆنالیستەیە، سیاسەتێک لەباتی کردەی مێژوویی ڕاستەقینە، خەریکی دروستکردنی ڕووداو و کێشەی ڕەمزیی بەتاڵە. تاقە شتێک کە سیاسەتی ناڕەمزیی و کردەیی ئەم ھێزانەیە، سیاسەتی سەپاندنی دەسەڵاتی خێزان و بنەماڵە سیاسییەکانە؛ ئەویتری، بەشی ھەرەزۆری سیاسەتێکی ڕەمزییە، کە وەزیفە سەرەکییەکەی مەشغوڵکردن وسەرقاڵکردنی کۆمەڵگایە بە مەسەلەی لاوەکییەوە. بابەتی حەڤدەیەم: گوێنەگرتن وەک پیشە بابەتی پانزەیەم: یاسا و بێیاسایی لە ھەرێمەکەی ئێمەدا بابەتی چواردەیەم: جەستەی ژن لە نێوان حیجاب و رووتییدا بابەتی سیانزەیەم: سیاسەت و نوکتە کاتێک سیاسییەکان دەبن بە موهەریج و سیاسەتیش بە نوکتە بابەتی دوانزەیەم: بەرماڵتەکێنەکە و قەیرانی حوکمڕانیی بابەتی یانزەیەم: دوای ترامپ: خۆدروستکردنەوەی ئەمریکا بابەتی دەیەم: سۆشیال میدیا: لەکایەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بۆ دەسەڵاتێکی سیاسیی بابەتی نۆیەم: دیموکراسیی لە قەیراندا بابەتی هەشتەم: شێخ نەھرۆی کەسنەزانی: لە ئابوریی نەوتەوە بۆ ئابوریی گەشتیاریی دینیی. بابەتی حەوتەم: كۆتایی سیاسەتو نابەرپرسیارێتیی رێكخراو بابەتی شەشەم: حەشدی كوردیی وەك داهێنانێكی تائیفیی تر بابەتی پێنجەم: شەپۆلێکی تری توڕەبوون بابەتی چوارەم: حیزبی كوردیی: لە بكەرێكی مۆدێرنەوە بۆ كۆڵەكەیەكی سوڵتانیی بابەتی سێیەم: لەنێوان "هەناسەدان"و "پڕوكان"دا بابەتی دووەم: عێراق لە فەشەلی بنیاتنانی نەتەوەوە بۆ دەوڵەتی فاشیل بابەتی یەكەم: کۆرۆنا و ئابوریی فەرھود و حوکمڕانیی
راپۆرت: محەمەد رەئوف- فازل حەمەڕەفعەت بڕیاربوو مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانو لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببنەوەو ئەم كۆبونەوەیە بكەن بە مژدەی ئاشتەوایی نێوان پارتیو یەكێتی بۆ نەورۆزی ئەمساڵ، بەڵام لەپڕێكدا دۆخەكە بەشێوەیەكی خراپتر تێكچوو، نەرۆزی لە جەژنی ئاشتەواییەوە كرد بە بۆنەیەك بۆ بڵاوكردنەوەی سكانداڵی سێكسی. گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر ! دەستپێشخەریی مەحمود حەفیدزادە نەوەی شێخ مەحمودی مەلیكی كوردستان بۆ كۆبونەوەی نێوان بارزانیو لاهور شێخ جەنگی سەرباری ئەوەی هەنگاوی باشی بڕی، بەڵام لە پڕێكدا گەڕایەوە بۆ خاڵی سفرو دیدارەكە هەڵوەشایەوە. تائێستا وردەكانی چۆنیەتی هەڵوەشاندنەوەی دیداری چاوەڕوانكراوی نێوان بارزانیو لاهور شێخ جەنگی نازانرێت، بەڵام هەندێك لەوانەی لە نزیكەوە ئاگادارنو (درەو) قسەی لەگەڵ كردوون، باسلەوە دەكەن، لە هەردوو حزب (پارتیو یەكێتی) كۆمەڵێك كەس هەبوون كە رۆڵیان بینیوە بۆ ئەوەی ئەو دیدارە رونەدات. دەستپێشخەری بۆ كوبونەوە، سەرەتا لەلای بارزانییەوە دەستی پێكردو هەر لەلایەن ئەویشەوە هەڵوەشێندرایەوە، ئەمە هۆكارەكەیە كە هەندێك پێیانوایە لەناو پارتیدا كەسانێك بەبێ ئاگاداری بارزانی خۆی، كاریان بۆ تێكدانی دیدارەكە كردووە، بەیاننامەیەكی كتوپڕی ئامینە زكری بەرپرسی دۆسیەی حكومەتو پەرلەمان لە بارەگای بارزانی، دیدارەكەی هەڵوەشاندەوە، وەڵامنامەیەكی سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەهەمان زمانو وشەو رستەوە، كۆتایی بە دەستپێشخەرییەكەی حەفیدزادە هێنا، بەڵام لە بنەڕەتەوە قسەكردنی مەحمود حەفیدزادە لەبارەی دەستپێشخەرییەكەی، زیانی لە هەوڵەكەداو نەیارانی ئەو دیدارەكەی لە هەردوو حزب بەئاگا هێنا. لە ئاشتەواییەوە بۆ سكانداڵی سێكسی چەند كاتژمێرێك لە هەڵوەشاندنەوەی هەوڵی دیداری نێوان بارزانیو لاهور شێخ جەنگی، دەزگای هەواڵگری پارتی لەڕێگەی پەیجێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە ڤیدیۆی سكانداڵی سێكسی بەرپرسێكی یەكێتی بڵاوكردەوە، ئەمڕۆش دەزگای هەواڵگری یەكێتی بەهەمان شێوە سكانداڵی سێكسی بەرپرسێكی پارتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە، بەمشێوەیە نەورۆزی ئەمساڵ لەبری ئاشتەوایی، سكانداڵی سێكسی باڵی بەسەردا كێشا. سكانداڵی سێكسی.. دواین چەك لە سیاسەتدا "زیاتر لە 40 گرتەی ڤیدیۆی سكانداڵی سێكسی سەرۆكو بەرپرسانی میسرو وڵاتانی عەرەبیم لایە، ئەگەر رێگری نەكەن لە دادگاییكردنی هاوسەرەكەم، هەموویان بڵاودەكەمەوە" سۆزان موبارەك هاوسەری حوسنی موبارەك سەرۆكی پێشووی میسر ساڵی 2011 بەم هەڕەشەیە هەوڵیدا پارێزگاری لە هاوسەرەكەی بكات. ئەمە دواینجار نەبوو كە سێكس وەكو چەكێكی هەڕەشە لەبواری سیاسەتدا بەكاربهێنرێت، ئێستا لەناو رەفەی كتێبخانەكانی جیهاندا چەندین پەرتوكی سەرگوزشتەی ئاوێتەبوونی سێكسو سیاسەت هەن، بەمدواییانە هەندێك لەو چیرۆكانە وەرگێڕدرانە سەر زمانی كوردی. دیاردەی بەكارهێنانی گرتەی سێكسی وەكو چەكێك بۆ هەڕەشەو یەكترخستنی سیاسی لە هەرێمی كوردستاندا شتێكی نوێو بێ پێشینە نیە. لەگەڵ گەشەكردنی خێرای ئامرازەكانی پەیوەندیكردنو گواستنەوەی كامێرا بۆسەر مۆبایلو جێگیركردنی لە شەقامو ماڵەكاندا بۆ مەبەستی پاراستنو سكیوریتی، دیاردەی بڵاوكردنەوەی گرتەی سێكسی ژنانو پیاوان پەرەی سەند، دەزگا هەواڵگرییەكان هەرزوو خزانە ناو ئەم بوارەشەوەو تیمی تایبەتییان بۆ دروستكرد. ئێستا چەندین كەیس لەبەردەم دادگاكانی هەرێمی كوردستاندان، تایبەت بەم جۆرە لە تاوانكاریی، پۆلیسی هەولێرو سلێمانی ماوە لەدوای ماوە هەواڵی دەستگیركردنی كەسانێك رادەگەیەنن كە لەڕێگەی گرتەی ڤیدیۆییەوە هەڕەشەیان لە كچانو ژنان كردووە، كەمن ئەو ژنانەی كە بەهۆی ئەم جۆرە هەڕەشانەوە لە دادگاكانو پۆلیس سكاڵا تۆمار دەكەن، چونكە هێشتا بابەتی سێكس لە كۆمەڵگەی كوردستاندا یەكێكە لەو بابەتانەی كە لەڕووی كۆمەڵایەتییەوە وەكو سكانداڵ "ئابڕوچوون" تەماشا دەكرێتو دەكرێت خەڵكانێك لەسەری ژیانی خۆیان دابنێن. دەزگا هەواڵگرییەكان بەباشی لە دۆخی كۆمەڵایەتی كوردستان لەبارەی سێكسەوە تێگەیشتوون، بۆیە ئەم بوارە وەكو چەكی سیاسی بۆ لێدانی یەكتر بەكاردەهێنن، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش بوون بە بوارێكی باش بۆ بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە پەیامانە بەبێ وەرگرتنی هیچ جۆرە سزایەكی یاسایی. شەڕی ڤیدیۆیی نێوان دەزگای هەواڵگری پارتیو یەكێتی گەیشتوەتە ئاستێك، ئێستا هەر كەسێك هەڵوێستێك پێچەوانەی هەڵوێستی گشتی حزبەكەی نیشان بدات، پێی دەڵێن "ڤیدیۆی هەیە" یاخود "هاككراوە"، ئەمە بابەتێكی شاراوە نییە، پەرلەمانتارانی هەردوو حزبە لەكاتە هەستیارەكاندا ئەم دەستەواژانە بەرامبەر بەیەكترو هەندێكجاریش لەناو خۆیاندا دژ بە یەكتر بەكاری دەهێنن، ئامادەبوونو نائامادەگیی لەناو دانیشتنە هەستیارەكانی پەرلەمانی كوردستاندا، زۆرجار لەڕێگەی ئەم جۆرە هەڕەشانەوە یەكلاكراوەتەوە، واتە سكانداڵی سێكسی بەتەواوەتی خزاوەتە ناو سیاسەت لە هەرێمی كوردستان. دەردەكەوێت ئێستا ئیتر كەس سەلامەت نییە، هەموان لەژێر هەڕەشەی ئابڕوچونی كۆمەڵایەتیدان، بڵاوكردنەوەی دوو گرتەی ڤیدیۆی دوو بەرپرس كە یەكێكیان یەكێتیو ئەوی تر پارتییە، جارێكی تر ئەم رەشبینییەی دروستكردەوە، دەزگا هەوڵگرییەكان بۆ لێدان لە یەكتر، تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو بەكاردەهێنن، زۆرجار وێنەو گرتە ڤیدیۆییەكانیش دەشێوێننو بەوشێوەیە بەرهەمیان دەهێنن كە خزمەت بە پەیامەكانیان دەكات، شارەزاو پرۆگرامی تایبەت بە هاككردن، تەكنەلۆژیای گوێگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان، بەكارهێنانی ژنانی سێكسفرۆش، چاندنی كامێراو ریكۆردەری دەنگ ئەو بوارانەن كە دەزگا هەواڵگرییەكانی حزب بۆ چاوێری نەیارە ناوخۆییو دەرەكییەكانیان بەكاری دەهێنن، قسەوباس هەیە كار گەیشتبێتە ئەوەش خزمەتكارە بیانییەكان كە لەناو ماڵاندا كاردەكەن، بۆ ئەم بوارە سودیان لێوەرگیرابێت. پێشینەیەكی خراپ ئەو دوو بەرپرسەی كە لەچەند كاتژمێری رابردوودا سكانداڵی سێكسییان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە، دواین كەس نین كە بوون بە قوربانی ئەم جەنگە تەكنەلۆژی- كۆمەڵایەتییە، ساڵی رابردوو یەكێك لە بەرپرسە باڵاكان كە لە پۆستێكی گەورەی هەرێمی كوردستاندایە، چەند فۆتۆیەكی بڵاوكرایەوە. كۆتایی مانگی نیسانی (2019) بۆ یەكەمجارو بەشێوەیەكی ئاشكرا، پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) پەردەی لەسەر ئەم بابەتە شاراوەیە هەڵماڵی، ئەم كچە كە ئەندامی خولی ئێستای پەرلەمانی كوردستانە، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكردو وتی:" لەڕێگەی مەسجێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆی دروستكراوم لێدەكرێت". شادی نەوزاد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ بوو، ئەوكات كێشە لەناو حزبەكەیدا هەبوو، شادی كەوتبووە ئەو بەرەیەی كە دژی سەرۆكی جوڵانەوەكە (شاسوار عەبدولواحید) بوون، بۆیە شادی ئەوكات سەرۆكی جوڵانەوەكەی تۆمەتباركرد بەوەی كە لەپشت ئەوە بووە هەڕەشەی سكانداڵی سێكسی لێكراوە، ئێستا شادی خۆی وەكو پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ دەناسێنێتو وازی لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ هێناوە. كەم نین ئەوانەی لەم ساڵانەی دوایدا، بەهۆی پاڵنەری سیاسییەوە ڤیدیۆی سێكسییان بڵاوكراوەتەوە یاخود هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە ڤیدیۆیانەیان لێكراوە تاكو ناچار بكرێن بە ئەنجامدانی كار یان هەنگاوێكی سیاسی دیاریكراو، كە ئەوان نەیانویستووە پێشترو لە دۆخی ئاساییدا بیكەن، چەند نمونەیەك لەوبارەیەوە: • لە هەڵبژاردنی ساڵی 2013ی پەرلەمانی كوردستاندا هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی لە ژنە كاندیدێكی بزوتنەوەی گۆڕان كرا. • لە گەرمەی كێشمەكێشمەكانی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە 2015دا، گرتەی ڤیدیۆیی پەرلەمانتارێكی پیاوی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاوكرایەوە. • كۆتایی ساڵی 2016 چەند وێنەیەكی سێكسی ژنە پەرلەمانتارێك بڵاوكرایەوە كە لەوكاتەدا سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بوو لە پەرلەمانی عێراق. • لە كاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2018دا، چەند گرتەیەكی سێكسی ژنە كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكرایەوە، بەمەبەستی ناچاركردنی بە كشانەوە لە پرۆسەی خۆكاندیدكردن. لەسەر ئاستی عێراقیش بەمدواییە ئەم دیاردەیە زیادی كرد، بەتایبەتی لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا، چەند نمونەیەك: • لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراقدا، گرتەی ڤیدیۆیی ژنە كاندیدێكی هاوپەیمانێتی (نەسر) بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی بڵاوكرایەوە، بەوهۆیەوە ئەو ژنە لە هەڵبژاردنەكانو پرۆسەی سیاسیش دوورخرایەوە. • لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی عێراقدا گرتەی ڤیدیۆیی ژنێك بڵاوكرایەوە كە كاندیدكرابوو بۆ وەرگرتنی یەكێك لە پۆستە وەزارییەكان، بەو هۆیەوە ئەو ژنە چانسی وەرگرتنی پۆستەكەی لەدەستدا. تاوانو سزا ! بەپێی یاسای سزادانی عێراقی، بڵاوكرانەوەی ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە (گرتەی سێكسی كەسەكان) یاخو هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە ڤیدیۆیانە، سزاكەیان بەمشێوەیەیە: • هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی هەر بابەتێك كە پەیوەندیداربێت بە شەرەفەوە، بەپێی ماددەی (430)و (431)ی یاسای سزادانی عێراقی، سزای تاوانبار تا (7 ساڵ) زیندانی دەڕوات، بەپێی جۆری كەیسەكە. • بڵاوكردنەوەی هەر بابەتێك كە پەیوەندیداربێت بە شەرەفەوە لە ماددەی (438)دا دیاریكراوە، لەم حاڵەتەدا تاوانبار سزا دەدرێت بە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە (ساڵێك) زیاتر نەبێت. واتە بەپێی یاسا، هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی هەر بابەتێك كە پەیوەندیداربێت بە شەرەفەوە سزاكەی زیاترە لە بڵاوكردنەوەی بابەتەكە. لە هەرێمی كوردستان زۆرینەی ئەوانەی كە گرتەی سێكسی كەسەكان بڵاودەكەنەوە یاخود وەكو هەڕەشە بەكاری دەهێنن لە سزای یاسای دەرباز دەبن، بەتایبەتیش ئەگەر كارەكە دەزگا هەواڵگرییەكانی لە پشتەوە بێت، بەڵام دیمەنی گەشاوەی ناو ئەم دیاردە مەترسیدارە كۆمەڵایەتییە، ئەوەیە، هەر كاتێك كەسایەتییەك دەكەوێتە بەردەم هەڕەشەی لەكەداركردنی ناوبانگی كۆمەڵایەتی، خەڵك بەبێ لەبەرچاوگرتنی بیروباوەڕی سیاسی، كەمپەینی گەورە دەكەن بۆ پاڵپشتیكردنی كەسە بەئامانجگیراوەكە، رەنگە هۆكاری ئەم پاڵپشتییە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە هەمووان لەوە تێگەیشتوون، دیاردەی بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكان مەترسییە لەسەر تەواوی كۆمەڵگە نەك تەنیا ئەوانەی بەئامانجدەگیرێن، بەوپێیەی لەم جۆرە كۆمەڵگایانەدا پرسی سێكس هێڵی سورەو بابەتێكی داخراوە كە ناكرێت بە ئاشكرا گوزارشتی لێبكرێت. دەزگای هەواڵگری لە كوردستان لە هەرێمی كوردستان دوای سێ دەیە لە كشانەوەی دامودەزگاكانی بەعس، هێشتا دەزگایەكی هەواڵگری نیشتمانی بوونی نییە، ئەوەی هەیە دوو دەزگای هەواڵگری حزبییە كە یەكێكیان سەربە پارتی دیموكراتی كوردستانە بە ناوی (پاراستن)و ئەوی تر سەربە یەكێتی نیشتمانی كوردستانە بەناوی (زانیاری). بەڵام ساڵی 2011 یاسایەك لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندكرا بۆ ئەوەی ئەم دوو دەزگایە لەچوارچێوەی دامەزراوەیەكدا یەكبخرێن، ئەو یاسایە پێی دەوترێت یاسای ژمارە (4)ی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان. ئەنجومەنەكە بەفەرمی لە ساڵی 2012دا دەستبەكاربووە، لەماوەی (8)ی رابردووداو لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تائێستا، ئەم ئەنجومەنە بەهۆی ناكۆكی نێوان ئەندامەكانییەوە، كۆنەبوەتەوەو هەماهەنگی تەواوەتی لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستاندا نییە، بۆیە زۆرجار كە كێشەیەكی ئەمنی لە یەكێك لە زۆنەكان روودەدات، بەرپرسانی ئەمنی ناو ئەنجومەنەكە لەڕێگەی بەیاننامەوە قسە لەگەڵ یەكتر دەكەنو وەڵامی یەكتر دەدەنەوە. لە ساڵی 2013وە هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی نەبووە، بەڵام بەپێی دواین پرۆژە یاسای بودجە، ژمارەی كارمەندانی ئەنجومەنی ئاسایش (6 هەزارو 476) كارمەندەو بودجەكەشی (344 ملیارو 630 ملیۆن) دینارە، رێژەی (2.9%)ی بودجەی هەرێم لەو ساڵەدا بۆ ئەم ئەنجومەنە تەرخانكراوە. ئەمە سەرباری ئەوەی، هەربە بەپێی دواین پرۆژە یاسای بودجە، دەزگای ئاسایش كە ژمارەی كارمەندانی بە (31 هەزارو 421) كەس دیاریكراوە، بڕی (487 ملیارو 443 ملیۆن) دیناری بۆ تەرخانكراوە كە دەكاتە (4.2%)ی كۆی بودجەی هەرێم لەو ساڵەدا. لەدوای ساڵی 2013ەوە تائێستا بەهۆی نەبوونی یاسای بودجەوە نازانرێت بودجەی ئەو دەزگایانە چەندەو چۆن خەرجدەكرێت، سەرباری ئەمە بودجەی ئەنجومەنی ئاسایشو وردەكاری خەرجییەكانی وەكو بابەتێكی ئاسایشی نیشتمانیی تەماشا دەكرێتو ناكەوێتە ژێر چاودێری پەرلەمانەوە.
راپۆرتی شیكاری: درەو یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران وەک یەک خزمەت بە لایەنە سیاسییەکان ناکات، بۆیە سیستمەکە بەشێک لە حیزبە سیاسییەکان مەحکوم بە بەستی هاوپەیمانی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی و بگرە چوار قۆڵیش دەکات، لە پێناو پاراستنی لانی کەمی پێگەی ئێستایان. ئەمە هەر بۆ هێزە سیاسییە بچوکەکان ڕاست نیەو لە حاڵەتی ڕودانی هاوپەیمانی ئەو هێزانە، وا دەکات هێزە سیاسییە گەوەرەکانیش بخزێنێتە نێو هاوپەیمانی جیاوازەوەو پەلکێشی هێزەکان بکات بۆ لای یەکتر. بازنەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی گۆرەپانی گەرمی ململانێى لایەنەکان دەبێت، چونکە زۆرترین کاریگەرییەکانی بەستنی هاوپەیمانی بۆ بەدەستهێنانی کورسی لەم پارێزگایە دەبێت. پێشتر لە ڕاپۆتێکی شیکاری درەو میدیادا، وردەکاری سیناریۆی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانمان لەسەر بنەمای دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠/٩/٢٠١٨، وەک دواین هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) بۆ هێزە سیاسییە کوردییەکان خستەڕوو. کە وا بڕیارە هەڵبژاردنەکە لە ١٠ی ١٠ی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێت. کاتێک ئاماژەمان کرد، بەوەی ئەو سیستمەی یاسای ژمارە (٩) ساڵی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تەبەنی کردووە، پێگەی لایەنە سیاسییە گەورەكان گەورەترو مامناوەندەكان بچوكتر و دەنگی بچوكەكانیش دەكاتە ئاردی ناو دڕك، ڕەنگە ببێتە پاڵنەری ئەوەی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بیر لە بژاردەی هاوپەیمانی بکەنەوە. بۆ خۆێندنەوەی ڕاپۆرتی پێشوو (بڕوانە: هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق: سیناریۆی پێگەی پارتەكانی هەرێم): دەکرێت سیناریۆی زیاتر لە سەدان جۆر هاوپەیمانی نێوان هێزە کوردییەکان لە بازنەو پارێزگانی هەرێمی کوردستان ڕوبدات، بەڵام لەم شیکارییەدا لەسەر کۆمەڵێک بنەمای لێکنزیکی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم وەک (مێژووی هاوبەش، خەباتی هاوبەش، ڕێککەوتنی هاوبەش، بیرو فکری هاوبەش) هەشت جۆر سیناریۆی جیاواز بۆ ئەو لایەنانە بخەینە ڕوو ئەوانیش؛ 1. لیستی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆنی (ڕابردوو و ئێستا): گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ(دادگەری) و نەوەی نوێ 2. لیستی هاوبەشی (ئۆپۆزسیۆنی ڕابردوو): گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ (دادگەری) 3. لیستی هاوبەشی (ئۆپۆزسیۆنی ئێستا سەردەمی کابینەی نۆ): کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ 4. لیستی ئیسلامی: کۆمەڵ(دادگەری) و یەکگرتوو 5. ڕێککەوتنی سیاسی (کابینەی نۆ): پارتی و گۆڕان 6. لیستی لایەنە بەشدارەکان کابینەی نۆی حکومەت لە لایەک و ئۆپۆزسیۆن لە لایەکی تر: (پارتی و یەکێتی و گۆڕان) (کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ) 7. مێژوو و کاری هاوبەش: یەکێتی و پارتی 8. ڕێککەوتنی سیاسی (حکومەتی خۆجێیی): یەکێتی و گۆڕان تێبینی: 1. لەم ڕاپۆرتەدا شیکاریمان بۆ سەنگی ئەو لایەنانە کردوو کە ئێستا لە ئارادان (وەک ئەوەی کە هەیە)، لە ڕاپۆرتی پیشوو شیکاری ئەوەمان کردووە لە حاڵەتی سەرهەڵدانی هێزی نوێ لە هەرێمی کوردستان کاریگەری چی دەبێت؟ و کار لە پێگەی کام پارتی سیاسی و دەکات؟ و ڕێژەی ئەو کاریگەرییانە چۆن دەبێت؟. (هاوپەیمانی هیوا)مان بە نمونە وەرگرتووە. چونکە؛ یەکەم: سەرهەڵدانی هێزی نوێ جا بەناوی (هاوپەیمانی هیوا، دەنگی ناڕازی، هەنگ، یان هەر گروپ و هێزێکی نوێ) کاریگەری زیاتر لەسەر دەنگی لایەنەکانی (گۆڕان بە پلەی یەک و دواتریش نەوەی نوێ و کۆمەڵ و گۆڕان جێدەهێڵن). دووەم: ئەو گروپانە ئەگەر هاوپەیمانی لە نێوان خۆیان و دەرەوەی خۆیان ئەنجام نەدەن، دەبنە هۆی زیاتر پەرتکردنی دەنگی هێزە مامناوەند و بچوکەکان و خۆشیان ئەو هێزانەش زەرەرمەند دەکەن، ڕەنجەکەیان دەچێتە خزمەتی تەکێتی و پارتییەوە. سێیەم: ئەگەر ئەو هێزە نوێیانە هاوپەیمانی فراوان ئەنجام بدەن، دەتوانن، هاوکێشەکان بگۆڕن، بە تایبەی لە پارێزگای سلێمانی. 2. ئەو سیناریۆیانەی دەخرێنە ڕوو لە سنوری بازنەکانی پارێزگای سلێمانی دەکرێت لە ڕوی جوگرافییەوە گشتگیربن و سەرجەم سەرجەم بازنەکان بگرێتەوە، وەک چۆن دەکرێت سیناریۆیەک بۆ بازنەیەک ڕاست بێت، سیناریۆکی تر بۆ بازنەیەکی دیکەی هەمان پارێزگا ڕاست بێت لە هەمان کاتدا دەکرێت سیناریۆیەکیان بۆ دوو هێز یان زیاتریان لە بازنەک ڕووبدات لە بازنەیەکی تر بۆ هەمان ئەو هێزانە هاوپەیمانییەکان بەجۆرێکی تر بێت، بەپێی بەرژەوەندی لایەنەکان. 3. ململانێی زۆرێک لەو پارتانەی نزیکن لە بەدەستهێنانی کورسییەک، یان نزیکن لە کورسی کۆتایی بازنەکە، لە سەر کورسی (کۆتای ئافرەتان) دەبێت و زۆرێکیان چاویان لە کاندیدکردنی ئافرەتە. 4. ئەگەرچی پاڵنەری گەورەو گرنگ هەیە بۆ بەستنی هاپەیمانی، بەڵام گرفت رێگریش کەم نێن، لەوانە؛ یەکەم: رێکنەکەوتنی لایەنەکان لەڕوی بەرنامەی سیاسی پارتەکانیانەوە. دووەم: ڕێکنەکەوتنیان لەسەر کاندیدەکانیان. سێیەم: قورسی ڕازی کردنی جەماوەری هێزە سیاسیەکان کە دەنگ بە کاندیدی لاینەێکی دیکە بدات کە هاوپەیمانن. سیناریۆکانی هاوپەیمانی لە پارێزگای سلێمانی بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠، پارێزگای سلێمانی (١٨) كورسی بۆ تەرخان کراوەو دابەشکراوە بۆ (٥) بازنەی هەڵبژاردن و کە پێویستە لە هەر بازنەیەک (١) ئافرەت سەربکەوێت (بە دەنگی خۆی یان بە کۆتا) لە خوارەوە شیکردنەوە بۆ هەر بازنەیەکی ئەو پارێزگایە بەپێی ئەو سیناریۆیانەی کە پێشبینی دەکرێن. پارێزگای سلێمانی بازنەی (١) بازنەی (1): کە ناسێنراوە بە بازنەی (باکوری قەزای سلێمانی + شارباژێڕ + ماوەت) ناوەندەکانی تۆماری بریتین لە: (ناوەندی شار یەک 1، 2 + ناوەندی شار دوو 1، 2 + ناوەندی شار سێ 1، 2 + ناوەندی شار چوار 1، 2 + ناوەندی شار پێنج 1، 2 + شارباژێڕ + شارباژێڕ(نوێ) 1، 2، 3 ) خشتەی ژمارە (١) هاوپەیمانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) و نەوەی نوێ بازنەی (١) سلێمانی خشتەی ژمارە (2) هاوپەیمانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) بازنەی (١) سلێمانی خشتەی ژمارە (٣) هاوپەیمانی یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) و نەوەی نوێ بازنەی (١) سلێمانی خشتەی ژمارە (٤) هاوپەیمانی کۆمەڵ(دادگەری) و یەکگرتوو بازنەی (١) سلێمانی خشتەی ژمارە (٥) هاوپەیمانی گۆڕان و پارتی بازنەی (١) سلێمانی خشتەی ژمارە (٦) (هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان) (هاوپەیمانی کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ) بازنەی (١) سلێمانی خشتەی ژمارە (٧) هاوپەیمانی یەکێتی و پارتی بازنەی (١) سلێمانی خشتەی ژمارە (٨) هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بازنەی (١) سلێمانی پارێزگای سلێمانی بازنەی (٢) بازنەی (2): کە ناسێنراوە بە بازنەی )باشوری قەزای سلێمانی + قەرەداغ) ناوەندەکانی تۆماری بریتین لە: (ناوەندی شار شەش 1، 2، 3 + ناوەندی شار حەوت 1، 2 + ناوەندی شار هەشت 1، 2 + ناوەندی شار نۆ 1، 2 + ناوەندی شار دە 1، 2، 3 + قەرەداغ + بازیان 1، 2 + ناوەندی شار یانزە + قەرەداغ نوێ) خشتەی ژمارە (٩) هاوپەیمانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) نەوەی نوێ بازنەی (٢) خشتەی ژمارە (١٠) هاوپەیمانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) بازنەی (٢) سلێمانی خشتەی ژمارە (١١) هاوپەیمانی یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) و نەوەی نوێ بازنەی (٢) خشتەی ژمارە (١٢) هاوپەیمانی کۆمەڵ(دادگەری) و یەکگرتوو بازنەی (٢) خشتەی ژمارە (١3) هاوپەیمانی گۆڕان و پارتی بازنەی (٢) خشتەی ژمارە (١٤) (هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان) (هاوپەیمانی کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ) بازنەی (٢) خشتەی ژمارە (١٥) هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی بازنەی (٢) خشتەی ژمارە (١٦) هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بازنەی (٢) پارێزگای سلێمانی بازنەی (٣) بازنەی (3): کە ناسێنراوە بە بازنەی (هەڵەبجە + سەیدسادق + شارەزوور + پێنجوێن) ناوەندەکانی تۆماری بریتین لە: (هەڵەبجە + وارماوە + هەڵەبجەی تازە 1، 2+ هەڵەبجەی شەهید 1، 2، 3 + سەید سادق 1، 2، 3، 4+ پێنجوێن 1، 2، 3 + شارباژێڕ 2) خشتەی ژمارە (١٧) هاوپەیمانی یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) نەوەی نوێ بازنەی (٣) خشتەی ژمارە (18) هاوپەیمانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) بازنەی (٣) خشتەی ژمارە (١9) هاوپەیمانی یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) نەوەی نوێ بازنەی (٣) خشتەی ژمارە (20) هاوپەیمانی یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) بازنەی (٣) خشتەی ژمارە (21) هاوپەیمانی گۆڕان و پارتی بازنەی (٣) خشتەی ژمارە (٢٢) (هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان) (هاوپەیمانی کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ) بازنەی (٣) خشتەی ژمارە (٢٣) هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی بازنەی (٣) خشتەی ژمارە (٢٤) هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بازنەی (٣) پارێزگای سلێمانی بازنەی (٤) بازنەی (4): کە ناسێنراوە بە بازنەی (پشدەر + ڕانیە + دوکان) ناوەندەکانی تۆماری بریتین لە: (دوکان 1، 2، 3 + دوکان نوێ 1، 2 + چوار قوڕنە 1، 2 + حاجی ئاوا + ڕانیە یەک 1، 2، 3 + ڕانیە دوو + بێتواتە + بێتواتە نوێ 1، 2 + قەڵادزێ 1، 2، 3، 4، 5) خشتەی ژمارە (٢٥) هاوپەیمانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) نەوەی نوێ بازنەی (٤) خشتەی ژمارە (٢٦) هاوپەیمانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) بازنەی (٤) خشتەی ژمارە (٢٧) هاوپەیمانی یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) نەوەی نوێ بازنەی (٤) خشتەی ژمارە (٢٨) هاوپەیمانی یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) بازنەی (٤) خشتەی ژمارە (٢٩) هاوپەیمانی گۆڕان و پارتی بازنەی (٤) خشتەی ژمارە (.٣) (هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان) (هاوپەیمانی کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ) بازنەی (٤) خشتەی ژمارە (٣١) هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی بازنەی (٤) خشتەی ژمارە (٣٢) هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بازنەی (٤) پارێزگای سلێمانی بازنەی (٥) بازنەی (5): کە ناسێنراوە بە بازنەی (کەلار + دەربەندیخان + کفری + چەمچەماڵ + بەشێکی خانەقین) ناوەندەکانی تۆماری بریتین لە: (دەربەندیخان 1، 2، 3 + کەلار 1، 2 + سمود + کفری 1، 2 + چەمجەماڵ 1، 2 + شۆڕش و سەنگاو) خشتەی ژمارە (٣٣) هاوپەیمانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) نەوەی نوێ بازنەی (٥) خشتەی ژمارە (٣٤) هاوپەیمانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) بازنەی (٥) خشتەی ژمارە (٣٥) هاوپەیمانی یەکگرتوو و کۆمەڵ(دادگەری) نەوەی نوێ بازنەی (٥) خشتەی ژمارە (٣6) هاوپەیمانی کۆمەڵ(دادگەری) و یەکگرتوو بازنەی (٥) خشتەی ژمارە (٣7) هاوپەیمانی گۆڕان و پارتی بازنەی (٥) خشتەی ژمارە (٣٨) (هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان) (هاوپەیمانی کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ) بازنەی (٥) خشتەی ژمارە (٣٩) هاوپەیمانی پارتی و یەکێتی بازنەی (٥) خشتەی ژمارە (٤٠) هاوپەیمانی یەکێتی وگۆڕان بازنەی (٥) راپۆرتی پەیوەندیدار: هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق: سیناریۆی پێگەی پارتەكانی هەرێم
درەو: "ئەگەر هەموو رێوو شوێنەكانی باج رێكبخەینەوە ئەوا دەتوانین داهاتی مانگانەی باج لە 50 ملیار دینارەوە بگەیەنینە 100 ملیار دینار" ئەمە وتەی د. كەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێمی كوردستانە. د. كەمال تەیب لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ (درەو) دەڵێت گرێبەستەكانی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكانی نەوت زۆر سەیرو سەرەمەرەیەو نوسراوە ئەوان بەخشراون لە باج، بەڵام نزكیەی (600) كۆمپانیای ناوخۆیی هەیە كە لەبواری نەوتدا كاردەكەن ئێمە باجیان لێوەردەگرین. بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێمی كوردستان ئەوەش دەخاتە روو: لە 99% كۆمپانیاكان لە پێدانی باج فێڵ لە حكومەت دەكەن، كۆمپانیا هەبوو هەموو ساڵێك هاتووە بۆ ئەوەی باج نەدات وتویەتی زەرەرم كردووە دواتر دەركەوت زیاتر (100) ملیار دینار قازانجی كردووەو ئێمەش بە كاش (17 ملیار) دینار باجمان لێسەند. دەقی چاوپێكەوتنەكە داهاتی باجمان گەیاندووەتە 600 ملیار دینار من زۆر موكوڕم لەسەر ئەوەی هیچ كەس و لایەنێك و كۆمپانیایەك بەخشینی بۆ ناكرێت و نابەخشرێت لە باج ئەوە بابەتێكی ستاندەرد و كۆنكرێتیە رێژەی داهاتی باج زۆر زیادی كردووە لە (600 ملیار) دینار نزیك بووینەتەوە، لەگەڵ ئەوەی سێ بۆ چوار مانگ كەرەنتین بوو زۆرینەی شوێنە بازرگانیەكان داخران. ساڵی 2019 داهاتی باج لە هەرێمی كوردستان (600) ملیار دینار بووە، بەڵام لە 2020 داهاتی باج زۆر زیادی كرد سەرەرای ئەوەی سێ بۆ چوار مانگ لە كەرەنتینە بووین، داتا (30) ملیار دیناری كەمتر بوو لە (600 ملیار) دینارەكە، واتا بۆ هەر مانگانە داهاتی باج (50 ملیار) دیناری باجە، ئەگەر ئەو سێ مانگەی كەرەنتینەی لێدەربكەین ئەوا داهاتی باج زۆر زیاتر بووە لە ساڵی رابردوو. ئەوەیش بەهۆی چاكسازیەوە، باج بە پێی یاسای رێكدەخرێت، بە بێ یاسا ناتوانرێت چاكسازی بكرێت، لە گەیاندن هیچ چاكسازیەكمان بۆ نەكراوە لەبەر ئەوەی وەزارەتی گەیاندن هیچ داتا و زانیارییەكی لەبەردەست نیە، لەبابەتی ئینتەرنێت، پەیوەندی مۆبایل، لەبەر ئەوەی ئەو كەرتە زۆرینەی گرێبەستەكان وەزارەتی گەیاندنی عێراق كردووە. ژمارەی كۆمپانیا بەشێكی زۆری كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی تۆماركراون بەڵام لە بەرێوەبەرێتی گشتی باج تۆمار نەكراوە، ئەوەی تۆمار نەكرێت و كارنەكات ناتوانرێت باجی لێوەربگیرێت. نزیكەی (30 هەزار ) كۆمپانیا هەیە لە كوردستان، بەڵام كۆمپانیا بە یاسا پابەند كراوە میزانیەی بكات، ژمێریاری هەبێت، پارێزەری هەبێت، مۆڵەتی ساڵانەی نوێ بكاتەوە، بە یاسا ئەگەر كۆمپانیایەك قازانجی نەبێت ناتوانرێت باجی لێوەربگیرێت، زۆرینەی كۆمپانیاكان مۆڵەت نوێ ناكەنەوە، كەسیش بەدوایدا ناچێت بڵێت بۆ نوێی ناكەیتەوە، لای ئێمە نزیكەی (22 هەزار) كۆمپانیا تۆماركراوە، لەو ژمارەیە بەشێكی زۆر كەمیان چالاكیان هەیە، نزیكەی (5) هەزاری بەڵێندەرایەتیە، موقاوەلاتیش لە كوردستان حكومی تەقریبەن نەماوە، ئەوانیش مۆڵەتی كۆمپانیا نوێ ناكەنەوە، مۆڵەتیش نوێ ناكرێتەوە تا باجی پاكنەكاتەوە. لەو (22 هەزار) كۆمپانیایە كەمتر لە (10 هەزار) كۆمپانیای جوڵەی هەیەو چالاكی هەیە زۆربەی كۆمپانیاكان پێنج ساڵە مۆڵەتیان هەر نوێ نەكردووەتەوە. ساڵی رابردوو زیاتر لە (500) كۆمپانیا غرامەی دارایی كراوە (100) كۆمپانیاشمان داوە بە دادگا، بەهۆی ئەم رێوشوێنانەوە داهاتی باجمان زیادكرد، ئەوەی ئێمە كردوومانە لە مێژوودا وێنەی نەبووە. بە گوێرەی یاسای باج هەتا 30ی حوزەیران دەبێت هەموو كۆمپانیایەك بێت ژمێرەی كۆتایی خۆی پێشكەشبكات، ئەگەر نەیكرد ئەوا غرامە دەكرێت غرامەكەش بە پێی رێژەی (10%) قازانجی كە بۆی تەقدیركراوە، زیاتر لە (500) كۆمپانیا بەو شێوەیە بە چەندین ملیار دینار غرامە كراون، زیاتر لە (100) كۆمپانیاش هەیە تەزویری كردووە هەیە فێڵی كردووە و دراوەتە دادگا. زۆرترین رێژەی باج كۆمپانیایەك هەبوو لە بواری پەیوەندیەكان كاری دەكرد ئەو كۆمپانیە ساڵانە میزانیەی كردووە، هەموو ساڵێك هاتووەتە باج وتویەتی زەرەرم كردووە، لە باجیش لەبەر ئەوەی زانیاری لەبەردەست نەبووە، ناچار تەقدیرێكی كردووە ساڵانەو شتێكی رەمزی لێوەرگرتووە، دوای بەدواداچوونی وورد، بۆمان دەركەوت لەماوەی ئەو حەوت ساڵەدا زیاتر لە ( ترلیۆنێك) دینار كاری كردووە، زیاتر لە (100 ملیار) دینار قازانجی كردووە، ئێمە لە بەرێوەبەرێتی باج (17 ملیار) دینار باجمان لێوەرگرت، بە نەقد. لە (99%)ی كۆمپانیاكان بەسەرەوە فێڵ لە حكومەت دەكەن ئەگەر فێل نەكەن كاتێك كۆمپانیایەك حەوت ساڵ دەڵێت زیانم كردووە دەبێت حكومەت لێی بپرسێتەوە كە ئێوە حەوت ساڵ زیانتان كردووە ئەی چۆن ماون و ئیفلاستان نەكردووە. ئێمە زیاتر تەركیزمان لەسەر كۆمپانیا گەورەكانە، ئەو كۆمپانیایەی باسم كرد كە (17ملیار) باجمان لێسەندووە، بەقەد (100 هەزار) باجدەری ئاسایی كاریگەری هەیە. ئەوەی حەلاقێك یان فیتەرێك یان دوكاندارێكی ئاسایی ساڵانە دەیدات، ئەوە شتێكی زۆر رەمزیە ساڵانە (100 هەزار) دینار یان (150 هەزار) دینارە، بەڵام كۆمپانیایەك (15 بۆ 20 ملیار) دینار دەدات ئەگەر وەك خۆی باجی لێوەربگیرێت، واتا یەك كۆمپانیا بەقەد (100 هەزار) كەسی دیكەی ئاسایی باجی لێوەردەگریت. بۆ كۆمپانیا بیانیەكانیش ئێمە لە (15%) لە قازانج وەردەگرین واتا ئەگەر (100 دینار) قازانجی كرد ئەوا (15 دینار) وەردەگرین، بەڵام گەیشتن بە راستی داهاتی ئەو كۆمپانیایانە قورسە، چۆن دەزانرێت ئەو كۆمپانیایانە چەند قازانجیان كردووە، نوسراو بۆ بانك دەكەیت هیچ رەقەم حسابێكی نیە، لە وەزارەت دەپرسیت هیچی لا نیە، بەهۆی بەهێز نەبوونی سیستەمی بانكەكانەوە، ناتوانرێت داهاتی راستەقینەیان بزانرێت، هەموویان فێل دەكەن. باجی كۆمپانیای نەوتیەكان كۆمپانیا نەوتیەكان دوو جۆرن لە هەرێمی كوردستان، كۆمپانیا بیانیەكان و كۆمپانیا ناوخۆییەكان، ئەو گرێبەستانەی كە حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی نەوت كردوویەتی زۆر سەیرو سەمەرەن، ئەو كۆمپانیایانەی كە راستەوخۆ نەوت بەرهەم دەهێنن، وەك ( دی ئێن ئۆ ، شیفرۆن، ..) ئەوانە لە گرێبەستەكەیاندا نوسراوە كە باج نادەن، ئەوە پێچەوانەی یاسایە، دەسەڵاتی جێبەجێكردن ناتوانێت بە كۆمپانیایەك بڵێت ئەتۆ باج بدەو ئەتۆ مەیدە، بۆیە ئەگەر داوای باجیان لێبكەیت سكاڵات لەسەر تۆمار دەكەن لە دادگاكانی دەرەوە، گرێبەستەكەش وا رێكخراوە كە حكومەت دەیدۆڕێنێت. بۆیە لە قۆناغی یەكەم وتمان كێشە نیە بۆ ئەوانەی بەرهەمهێنن ئەو كۆمپانیایانە ( 10 بۆ12) كۆمپانیان باج نەدەن، بەڵام بەڵام تۆ زیاتر لە ( 500 – 600) كۆمپانیای دیكەی خۆماڵیت هەیە لە بواری نەوتدا كاردەكەن، ئەوانەمان ناچار كردووە باج بدەن لەسەروبەندی رێكخستنەوەیین بەشێكیان باجیان داوە هەندێكیان (500 ملیۆن) هەندێكیان ( ملیارێك) باجیان داوە، پێشتر ئەوانیش باجیان نەداوە. 100% باج زیاد دەكەین وەرگرتنی باجی راستەوخۆ بۆ ئێمە باشترە، ئەگەر باجی گەشتوگوزارو هۆتێلەكان و نەخۆشخانەكان و خاڵە سنوریەكان رێكبخەینەوە بەتەواوی داهاتی باج زیاد دەبێت. بۆ نمونە باجی خاڵە سنوریەكان لەبەر ئەوەی راستەوخۆ وەری دەگرێن ئەگەر پێشتر ملیارێك بووبێت ئەوا ئێستا بووەتە (20 ملیار) دینار بۆیە هەوڵەكانمان بە ئاراستەی وەرگرتنی باجی راستەوخۆیە. ئەگەر هەموو رێوشوێنەكانی باج رێكبخەینەوە ئەوا مانگانە دەتوانین داهاتی باج لە (50 ملیار) دینارەوە بگەیەنینە (100 ملیار) دینار، واتا بە رێژەی (100%). بەڵام دەتوانرێت لە باجی راستەوخۆدا مانگانە تەخمینی داهاتی باج بكەیت، بەڵام ئەوانەی باجەكانیان ساڵانەیە فێڵی زۆری تێدا دەكرێت، بۆیە هەوڵەكانمان بەو ئاراستەیە كە باج بكەینە راستەوخۆ. گەورەترین پرۆژە لە كوردستان وەبەرهێنانە، كە ئەویش هەتا (10) ساڵ باج نادات، لە هەولێرو سلێمانی و دهۆك هەر پرۆژەیەكی گەورە ببینی وەبەرهێنانە ئەویش بە یاسای وەبەرهێنان هەتا (10) ساڵ باج نادات. باجی كارمەندانی بیانی و ناوخۆیی هەموو كارمەندێكی بیانی و ناوخۆیی ئەوانەی لە كەرتی گشتی و تایبەتدان، باج دەیانگرێتەوە، بەڵام كێشەكە ئەوەیە بە پێی یاسای ئەوانەی موچەی بنەڕەتیان لەسەرو ( ملیۆنێك) دینارەوە بێت باج دەیگرێتەوە، بەڵام لە عێراق لە (208) هەزار دینار موچەی بنەڕەتی دەدرێت باج دەیگرێتەوە، واتا لەرەو (208) هەزار دینارەوە (5%) باج لەو كارمەندە دەسەنرێت، بۆ هەرێمیش ئەگەر موچەی بنەڕەتیەكەی لەسەرو ( ملیۆنێك) دینارەوە بێت ئینجا (5%) باجی لێدەسنرێت، كە ئەمەش لە كوردستان زۆر كەمە تەنیا بەڕێوەبەرە گشتیەكان و هەندێك كەسی زۆر كەم شمول دەكات، لە بەغداد (95%) ی فەرمانبەران باج دەدەن، لە هەرێم لە (95%)ی فەرمانبەران شمولی باج ناكەن. جگە لەوەش كارمەندی بیانی بە گوێرەی ئەو گرێبەستەی كراوە لەگەڵیان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كارمەندی بیانی بەدەر كراوە لە باج دان.
درەو: چاوپێكهوتنی: سهرتیپ قهشقهیی کەیتی کایزەر، جێگری کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا له ههولێر، له دیمانهیهكدا لهگهڵ رۆژنامهنووس ( سهرتیپ قهشقهیی ) قسه لهسهر چهند پرسێكی تایبهت به ( مافهكانی مرۆڤ و ئازادی رادهربڕین و راگهیاندن و كهیسی سزادراوانی بادینان) دهكات. له بهشێكی دیمانهكهدا ئاماژه بهوهدهكات : لەبەرزترین ئاست و بەدرێژایی ئیدارەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان قسهیان كردووه لەسەر پێویستی پاراستنی ئازادی ڕاگەیاندن و رادەربڕین لەبەر ئەوەی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ بەشێکی گرنگی سیاسەتی دەرەوەی ئهمهریكایه. ههر لهو چاوپێكهوتنهدا، ناوبراو، ئاماژه به وتهیهكی وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا دهكات و دهڵێت : " سیاسەتە نوێکە توانای وەزارەتی دەرەوە دەخاتەگەڕ بۆ سنوردارکردن و هەڵوەشاندەنەوەی ڤیزەی هەرکەسێك کە تێوەگلابێت لە ئەنجامدانی چالاکی لەدەرەوی سنوری وڵاتەکەی بۆ بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنوسان یان بەرهەڵستکاران، بۆ نمونە بیەوێت هەراسانیان بکات یان چاودێریان بکات، یان ئازاری خۆیان یان خێزانەکانیان بدات." جێگری گشیتی كونسڵی ئهمهریكا له ههولێر، ئهوهشدهخاتهڕوو: ویلایەتە یەکگرتووەکان شانازی بەو رۆڵەوە دەکات کە بینیویەتی لە داکۆکیکردن و بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیە بنەڕەتیەکان لەسەرانسەری دونیادا بە هەردوو شێوەی تایبەت (داخراو) و (ئاشکرا) لە ناویشیاندا گرنگی رێزگرتن لە ئازادییە بنەڕەتیەکانی رادەربڕین. به وتهی كهیتی، بۆ پاراستنی ئازادی ڕاپۆرتەکانی ئهوان بەردەوام کاریگەری دروستدهكهن، بهڵام له ئهوه گرینگتر دهرخستنی نیهگهرانییهكانه له لایهن خودی رۆژنامهنووسان. لهبارهی تۆمهتباركردنی رۆژنامهنووس وچاڵاكوانان، بهوهی هاوكاری مادیان له رێكخراوێكی ئهمهریكی وهرگرتوه و دواتر وهك تۆمهت له دادگا درایه پاڵیان، كهیتی كایزهر، دهڵێت : چاوەڕوانیمان لە وڵاتانی خانەخوێ لەسەرانسەری دونیا ئەوەیە کە ڕێز لە کاری دیپلۆماتەکان بگرن، کە کارەکانیان زۆر نزیکە لە کاری رۆژنامەنوسان و لەگەڵ خەڵکی جۆراوجۆر کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانییان بکەن. لهسهر كهیسی بهدواداچوونی سزادراوانی بادینان، ناوبراو، روونیكردهوه : ئهوان دەیانەوێت دڵنیابین لەوەی کە ئەندامانی کۆمەڵگای مەدەنی، بە راگەیاندنکارانیشەوە، دەتوانن دەستیان بە پرۆسەیەکی یاسایی دادپەروەر و شافاف بگات، بۆیه لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ کەیسەکان دەکەن. جێگری كونسڵی گشتیی، جهخت لهسهرئهوهدهكاتهوه، كه پێویسته حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ گفتووگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان و کۆمەڵگای مەدەنی لە هەرێمی کوردستان بكات. دهقی چاوپێكهوتنهكه : پرسیار: جیاوازی چییە لە نێوان ئیدارەی پێشوو و ئێستا لەڕووی پشتیوانیکردنی ئازادی راگەیاندن و دەربڕین ؟ کەیتی کایزەر: لەوەتەی دامەزراندنیەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی ئازادی ڕاگەیاندن و رادەربڕینی کردوە، کە بەشێکە لە شوناسمان. هەر ئیدارەیەك کە دەست پێدەکات جەخت و تەرکیزی لەسەر ئەو شتانەیە کە بۆی گرینگن، بەڵام سەرجەمیان پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن. پێم وابێت زۆر روونە کە ئیدارەکەی سەرۆک بایدن جەختی زۆری لەسەر مافەکانی مرۆڤە، لەناویشیاندا ئازادی رادەربڕین و راگەیاندن. هەروەها بەردەوام دەبین لە تیشک خستنە سەر گرنگی ڕێوشوێنی یاسایی و سەروەری یاسا و بە دەست راگەیشتن بە پارێزەریشەوە. هەروەها دەمەوێت سەرەنجتان ڕابکێشم بۆ بەیاننامەکەی وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکین لەسەر مەفەکانی مرۆڤ، کە لە خوارەوە دام ناوە. https://drive.google.com/file/d/1SCANGdA2GIa4cEJA0qZW72EkM2R63hzt/view?fbclid=IwAR3BrCDMVV3GuM-5vjzAKJhBC2MP_jx0J-u9_QysACsrPga9N77Jn_XG4a8 پرسیار: بەیاننامەی زۆرمان بینیوە لە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمەریکاوە سەبارەت بە گیراوانی بادینان، بەڵام ڕۆژنامەنوسان و چاڵاکوانان دەڵێن، هیج بەرەو پێشجونێك بەدیناکرێت. ئایا هیج بەرەوپێشجونێکتان بەدیکردووە و وەڵامی حکومەتی هەرێم چی بووە بۆ ئێوه له بارهی ئهو كهیسه ؟ کەیتی کایزەر: ئێمە لەبەرزترین ئاست و بەدرێژایی ئیدارەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان قسە دەکەین لەسەر پێویستی پاراستنی ئازادی ڕاگەیاندن و رادەربڕین لەبەر ئەوەی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ بەشێکی گرنگی سیاسەتی دەرەوەمانە. تێدەگەین کە لەم دواییانەدا هەوڵ هەبووە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەسەر بابەتەکانی تایبەت بە ئازادی راگەیاندن، ئێمە پێشوازی لەو هەنگاوە دەکەین. لەکۆتاییدا، پتەوترین چارەسەر بۆ پاراستنی ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا لە خهڵکە كه خۆیەوە سەرچاوە دەگرێت. کەیتی کایزەر: داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ بەشێکی گرنگی سیاسەتی دەرەوەی ئهمهریكایه پرسیار: لەم دواییانەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کە ئەمەریکە ڤیزە بەو کەسانە نادات کە پێشێلی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕاگەیاندن و دەربڕین دەکەن، ئەمە چی دەگەیەنێت و بۆچی دهگهڕێتهوه ؟ کەیتی کایزەر: هەروەک وەزیری دەرەوە بلینکین گوتی " سیاسەتە نوێکە توانای وەزارەتی دەرەوە دەخاتەگەڕ بۆ سنوردارکردن و هەڵوەشاندەنەوەی ڤیزەی هەرکەسێك کە تێوەگلابێت لە ئەنجامدانی چالاکی لەدەرەوی سنوری وڵاتەکەی بۆ بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنوسان یان بەرهەڵستکاران، بۆ نمونە بیەوێت هەراسانیان بکات یان چاودێریان بکات، یان ئازاری خۆیان یان خێزانەکانیان بدات." پرسیار: کاتێک پێشێلکاری دەرهەق بە ڕاگهیاندن و ئازادی راگایاندن ئەنجام دەدرێت، ئەو ڕێوشوێنانە چین ئێوە دەیانگرنەبەر بۆ فشارخستنە سەر ئەنجامدەران؟ کەیتی کایزەر: ویلایەتە یەکگرتووەکان شانازی بەو رۆڵەوە دەکات کە بینیویەتی لە داکۆکیکردن و بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیە بنەڕەتیەکان لەسەرانسەری دونیادا. ئێمە بە هەردوو شێوەی تایبەت (داخراو) و (ئاشکرا) بابەتەکانی تایبەت بە مافەکەنی مرۆڤ، لە ناویشیاندا گرنگی رێزگرتن لە ئازادییە بنەڕەتییەکانی رادەربڕین و ئازادی کۆبوونەوە و ئازادی خۆ رێکخستن و ئازادی ئاینی لە هەموو ئاستەکانی پەیوەندیە دوولایەنەکانما ن دەخەینەڕوو، هاوبەشیەکانمان بەهێزتردەبن کاتێك رەنگدانەوەی بەها هاوبەشەکانمان لە ئازادیە بنەڕەتیەکان. ئەو گفتوگۆیانە گرنگن بۆ بەهێزکردنی هاوبەشییەکانی نێوانمان. کارکردن لەسەر مافەکەنی مرۆڤ لەسەرانسەری دونیادا زۆرجار بریتی دەبێت لە یارمەتیدانی هاوڵاتیان بۆ دۆکۆمێنتکردن و بەرزکردنەوەی نیگەرانیەکانیان، هەر بۆیەش ئێمە هەڵسەنگاندنی ساڵانەی خۆمان بۆ دۆخەکە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە مافەکەنی مرۆڤ بڵاو دەکەینەوە. هەروەها یارمەتی بەرزکردنەوەی ستانداردی پرۆفێشناڵی ڕۆژنامەنوسان و باشترکردنی پەیوەندی نێوان ڕۆژنامەنوسان و حکومەتەکانیان دەدەین. بۆ نمونە، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا کۆمەکی دارایی بۆ پێنج ڕاهێانی سێ ڕۆژەی بۆ ڕۆژنامهنوسانی پێکهاتەکان تەرخانکرد کە لەلایەن سەنتەری میترۆ و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەتەوە جێبەجێکران. بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو کۆمەکی داراییمان بۆ چەندین ڕاهێنان و زەمالەو پرۆگرامی گەشەپێدانی پرۆفێشناڵی تەرخانکردووە و بەرنامەشمان هەیە بەردەوام بین. پرسیار: له كهیسی گیراوانی بادینان یهكێك لهو كهسانهی دادگای كرا گوایه له رێگهی رێكخراوێكی ئهمهریكی هاوكاری وهرگرتوه؛ واته كاری بۆ ئهمهریكا كردوه لهسهر ئهو بابهته چ قسهیهكتان ههیه ؟ ئایه چ گهرهنتییهك ههیه لهمهودوا ئهوانهی سهردانی كونسڵخانه و باڵوێزخانهی ئهمهریكا دهكهن تاوانبار ناكرێن به كاركردن بۆ لایهنێكی دهرهكی ؟ ئایه لهسهر ئهو كهیسه ناڕهزایهتیان داوه به حكومهت و بهرپرسانی ههرێم ؟ کەیتی کایزەر: چاوەڕوانیمان لە وڵاتانی خانەخوێ لەسەرانسەری دونیا ئەوەیە کە ڕێز لە کاری دیپلۆماتەکان بگرن، کە کارەکانیان زۆر نزیکە لە کاری رۆژنامەنوسان و لەگەڵ خەڵکی جۆراوجۆر کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانییان بکەن. ئێەمە هەمان تێگەیشتنمان هەیە بۆ ئەو دیپلۆماتە بێگانانەی کە لە ئەمەریکاش کاردەکەن، بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمیشەوە. کەیتی کایزەر: کارەکانمان زۆر نزیکە لە کاری رۆژنامەنوسان پرسیار: ئێوه چ پێوهرێكتان ههیه بۆئهوهی بزانن پێشێلكاری كراوه یاخود نا؛ واته له كهیسێكی هاوشێوهی بادینان ئێوه چۆن دهزانن دادگا بڕیارێكی دروستی داوه به واتایهكی دیكه ئهو حوكمهی سهپێندرا تا چهند لای ئێوه باوهڕپێكراو بوو؟ کەیتی کایزەر: ئێمە دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی کە ئەندامانی کۆمەڵگای مەدەنی، بە راگەیاندنکارانیشەوە، دەتوانن دەستیان بە پرۆسەیەکی یاسایی دادپەروەر و شافاف بگات. ئێەمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ کەیسەکان دەکەین، بەڵام گرنگتر لە هەر تاکە کەیسێکی تایبەت بریتیە لە ژینگە گشتییەکەی ئازادی رادەربڕین. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش بەدەر نییە لەو کێشانە و ئەو حکومەتانەی کە بابەتی مافەکەنی مرۆڤ بە هەند وەردەگرن ئەوانەن کە شەفافن و پێشوازی لەو گفتوگۆیانە دەکەن بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانیەکەن و باشترکردنی دۆخەکە. بەمجۆرە کارکردن گرنگە بۆ سەقامگیری و سەرکەوتوویی وڵاتەکە. پرسیار: به بۆچوونی ئێوه ئهو راپۆرتانهی له لایهن رێكخراوه نێو دهوڵهتییهكانهوه دهردهچێت لهسهر ههرێمی كوردستان، هیچ كاریگهرییهكی كورت مهودا و دوور مهودای ههیه؟ کەیتی کایزەر: نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکەن ئەو ڕاپۆرتانە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کروردستاندا گفتوگۆ دەکەن و بەردەوامن لە گفتوگۆی بنیات نەرانە. هیوادارین ئەو ڕاپۆرتانەی لەسەر مافەکەنی مرۆڤ لەسەر هەر وڵات یان هەرێمێک بڵاودەکرێنەوە ببنە مایەی بەرەپێشبردنی مافەکەنی مرۆڤ لە دوور مەوداو نزیک مەودادا. قسەکردن لەسەر کێشەکان هەنگاوی یەکەمی چارەسەرکردنیانە. هەر لەبەر ئەو هۆکارەشە کە ئازادی ڕادەربڕین گرنگە. پرسیار: ئێستا جۆرێك له بێ متمانهیی له لای رۆژنامهنووسان و چاڵاكوانان دروستبووه، كه فشارهكانی ئهمهریكاو وڵاتانی دیكه، هیچ كاریگهرییهكی نییه لهسهر حكومهت و دهسهڵاتدارانی ههرێم، پێتان وایه ئهو بێ متمانهیه له چیهوه هاتووه؟ کەیتی کایزەر: هیوا خوازین کە خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەموو دونیا ئەوە بزانن کە ئەمەریکا بەردەوام کاردەکات بۆ پاراستنی مافەکەنی مرۆڤ. بنەمای ئەوکارە و هەروەها چارەسەرکردنی کێشەکەن بریتیە لە هاوشانیکردن و گفتوگۆ ئینجا لە گەڵ کۆمەڵگای مەدەنی بێت، یان لە گەڵ حکومەتی خانەخوێ. پێمان وایە ڕاپۆرتەکان بەردەوام دەبن لە کاریگەری دروستکردن بەتایبەتی کە ئێمە لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی هاوشانە بیانیەکانمان بەیەکەوە کەردەکەین، بەڵام چارەسەری بنەڕەتی بە خێرایی دروست ناکرێت، بەڵکو دەرەنجامی چەندان گفتوگۆیە بەدرێژایی کات. پرسیار: لە مەسەلەی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە گشتییەکان حکومەتی ئەمەریکا چ هەنگاوێکی كرداری دەگرێتە بەر، لە کاتێکدا ئەگەر بینیان رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی لە خەتەردایە ؟ کەیتی کایزەر: سەرۆک بایدن چەندین جار جەختی لە گرنگی پێکهێنانی هاوپەیمەنی نێودەوڵەتی و کارکردن لەگەڵ هاوشانەکان کردووەتەوە بۆ بە دەستهێانی ئامانجەکان. ئیدامەدان بە سازانی دوور مەودا لەسەر گرنگی بنەڕەتی ئازادی رادەربرین لە هێڵی پێشەوەی پاراستنی ئەو ئازادیەیە. ئەوەش گفتوگۆی کراوە و شەفاف لەگەڵ هاوشانەکەنمان و پشتیوانیکردن و فراوانکردنی دەنگی کۆمەڵگای مەدەنی و رۆژنامەنوسان دەگرێتەوە. هەنگاوی تریش هەن بەس تایبەتن بەهەر بەرودۆخێکی تایبەتەوە. کەیتی کایزەر: ئێمە لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ كەیسەكان دەكەین پرسیار: ئایە بە ههڵسهنگاندنی ئێوە رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان لە چ ئاستێك دایە و دەسەڵاتدارانی هەرێم تا چەند جۆر لە ئێوە دەگرن؟ کەیتی کایزەر: هەموومان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاشەوە پێویست دەکات بەردەوام بین لە گەڕان بەدوای ڕێگاکانی پاراستنی ئازادی رادەربڕین و میدیای ئازاد. پێزانینمان هەیە بۆ ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ئەو گفتوگۆیە لەگەڵ ئێمە و هاوبهشهکانی تر لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بەڵام لەوە گرنگتر بوونی ویستی حکومەتی هەرێمە بۆ گفتوگۆکردن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان و کۆمەڵگای مەدەنی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. پرسیار: بەرای ئێوە بۆ پاراستنی ئازادی جگە لە فشارە نێو دەوڵەتییەکان چ کارێك گرینگە کە ئێمە وەکو رۆژنامهنووسان بیکەین ؟ کەیتی کایزەر: بوونی ئیرادە بۆ چوونە ناو گفتوگۆوە و کراوە بوون بۆ ڕەخنەی بنیاتنەر ژینگەیەك دەڕەخسینێت کە تیایدا ئازادی ڕادەربڕین رەگ دا دەکوتێ و گەشەدەکات. ئەوە شتێکە کە هەموو خەڵك، بە بێ لەبەرچاوگرتنی رۆڵیان لە کۆمەڵگادا، دەتوانن بیکەن. بوونی وەرگری بەرپرسانەی میدیا ( ئەو وەرگرانەی کە هەستی بەر پرسیاریان هەیە) هەنگاوێکی تری گرنگە کە دەربڕو دەرخەری نیگەرانیەکانتانه. پڕۆفایل کاترین کایزەر، جێگری بەرپرسی یەکەم (جێگری کونسوڵی گشتی): کاترین (کەیتی) کایزەر لە مانگی ٧ ی ٢٠٢٠ وەک جێگری کونسوڵی گشتی دەستبەکار دەبێت. پێش هەولێر لەم پۆست و شوێنانە کاریکردووە: لە ساڵی ٢٠١٨ وە وەک جێگری بەڕێوبەری ئۆفیسی میسڕ و لە مانگی ٦ ی ٢٠١٩ ەشەوە وەک بەڕێوبەری ئۆفیسەکە بە وەکالەت؛ ڕاوێژکاری ئابوری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تونس؛ سەرۆکی بەشی ئابوری و سیاسی لە ئۆفیسی دەرەکی لیبیا؛ بەرپرسی سیاسی و سەربازی لە هۆبەی میسڕ؛ بەرپرسی بەشی کاروباری گشتی لە لەهۆر، پاکستان؛ بەرپرسی بەشی سیاسی لە عەمان، ئوردون؛ هەروەها بەرپرسی بەشی ڤیزە لە ئۆساکا، یابان. کەیتی پێش ئەوەی پەیوەندی بکات بە وەزارەتی دەرەوە وەکو مامۆستا و رێکخەری پڕۆگرامەکانی مۆزەخانە و دیزاینەری چوارچێوەی تایبەتمەندی وێنە کاریکردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەنترۆپۆلۆژیا و فەلسەفە لە زانکۆی فلۆریدا بەدەستهێناوە و بڕوانامەی ماستەریشی لە خوێندنە یابانیەکان لە سکوڵی خوێندنە ئەفریقی و ڕۆژهەڵاتیەکان لە زانکۆی لەندەن هەیە و بە ئاستی جیاواز زمانەکانی یابانی و عەرەبی دەزانێت. کەیتی وەرگری خەڵاتی "دەبڵیو ئاڤەڕێڵ هاریمەن دیسێنت"ە بۆ ساڵی ٢٠١٠ کە لە لایەن ڕێکخراوی خزمەتە بیانیەکانەوە دەبەخشرێت. فۆتۆ: كەیستی كایزەر و سەرتیپ قەشقەیی
(درەو): "ئامادەبوم دەست لە پۆستی رێكخەری گشتی بكێشمەوە ئەگەر ناڕازییەكان بگەڕێنەوە، ئەگەر ناڕازییەكان حزب دروست بكەن پیرۆزباییان لێ دەكەم" ئەمە قسەی عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان. لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، عومەر سەید عومەر رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەكەی كۆبووەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، لە وتارێكدا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان باسی لە كێشەو گرفتە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەكەی كردووە. لەبارەی گفتوگۆیان لەگەڵ ناڕازییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، عومەر سەید عەلی باسی لە دەستپێشخەرییەكی دكتۆر بورهان یاسین هەڵسوڕاوی پێشووی بزوتنەوەكەی كردووەو وتویەتی:" من ئامادەیم دەربڕیوە دەست لە پۆستی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بكێشمەوە ئەگەر ئەو برادەرانەی وازیان هێناوە بگەڕێنەوە بۆ كاركردن لەناو بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام ئەوان رازی نەبوون". هەر لەبارەی ناڕازییەكانەوە، رێكخەری گشتی رایگەیاندووە، ئەگەر حزب یاخود لیست دروست بكەن یاخود بچنە ناو حزبێكی تر، ئەوا ئێمە پیرۆزباییان لێ دەكەین. لەبارەی پرسی تەوریسی سیاسییەوە لەناو بزوتنەوەی گۆڕان، عومەر سەید عەلی باسی لەوەكردووە، بزوتنەوەی گۆڕان نەبووە بە حزبێكی بنەماڵەیی، كێ بەڵگەیەكی لەبەردەستدایە لەبارەی ئەوەی كوڕەكانی كاك نەوشیروان بڕیار بەسەر ئەواندا دەسەپێنن، با بیخاتەڕوو، چونكە بڕیارەكان پێشترو ئێستاش لەناو خانەی راپەڕاندندا دراون. لەبارەی خاوەندرێتی گردی زەرگەتەی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە باسی لەوەكردووە" ئەوكاتەی كاك نەوشیروان گردی زەرگەتەی وەرگرتووە، ئەوان هەموویان لەناو یەكێتیدا بوون، كێ نوسراو یاخود وەسێتنامەیەكی كاك نەوشیروانی لەلایە كە بەر لەمردنی داوا دەكات خاوەندارێتی گردەكە بخرێتەسەر بزوتنەوەی گۆڕان با بیخاتەڕوو". سەبارەت بە بەشداركردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، رێكخەری گشتی تویەتی:" بزوتنەوەی گۆڕان بە بڕیاری زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بەشداری حكومەتی كردووە، با جڤات بڕیاری كشانەوە بدات، ئەوكات دەكشێنەوە، سیاسەت بە شەڕەجنیو ناكرێت".
(درەو): بەرپرسێکی بارەگای بارزانی دەڵێ ئەگەر لاهور شێخ جەنگی داوای لێبوردن بکات لەبارەی رووداوەکانی (١٦)ی ئۆکتۆبەر، بارزانی ئامادەیە لەگەڵیدا کۆببێتەوە. ئامینا زکری، بەرپرسی دۆسیەی پەرلەمان و حکوومەت لە بارەگای بارزانی بەبێ ئەوەی ناوی لاهور شێخ جەنگی بهێنێت بڵاویكردووەتەوە ئەگەر داوای لێبوردن لە 16ی ئۆكتۆبەر بكات ئەو کات دانیشتن و کۆبوونەوەش ئاساییە. مەحمود حەفیدزادە نەوەی شێخ مەحمودی مەلیکی کوردستان چند رۆژی رابردوو دەستپشخەرییەکی کرد بۆ کۆبونەوەی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، لێدوانی ئەو بەرپرسەی بارەگای بارزانی چارەنوسی دەستپێشخەرییەکەی حەفیدزادەی خستە مەترسییەوە. (درەو) لەبارەی ئەم بابەتەوە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی یەکێتی قسەی کرد، ئەوان دەڵێن لاهور شێخ جەنگی داوای کۆبونەوەی لە بارزانی نەکردووە، بارزانی داوای کۆبونەوەی کردووە، چونکە مەحمود حەفیدزادە سەرەتا چوەتە لای بارزانی و دواتر سەردانی لاهور شێخ جەنگی کردووە، بەپێچەوانەوە یەکێتی مەرجی هەیە بۆ هەر کۆبونەوەیەکی لەوجۆرە. دەقی نوسراوی ئامینە زکری بەرپرسی دۆسیەیحکومەت و پەرلەمان لەبارەگای بارزانی: 🔹لەبارەی کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی ئەم چەند ڕۆژە زۆر قسە لەسەر مەسەلەی دانیشتنی جەنابی سەرۆک بارزانی و کەسێک لە حزبێکی دیکە دەکرێت، سەرەتا دەبێت بڵێم جەنابی سەرۆک هەموو کات، هەموو سەردەمێک ئەگەر زانیبێتی بابەتێک ئاشتی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە، سەقامگیری سیاسی دروست دەکات، هیچکات دوو دڵ نەبووە، تەنانەت ئەگەر لەسەر حسابی قوربانیدانی خۆی و حزبەکەی بووبێت، مێژوو لەسەر ئەم قسەیەم شاهێدە. لەبارەی بابەتی ئەم دانیشتنەش کە ئێستا باسێکی گەرمە،دەبێت بپرسین ئایا سەرۆک بارزانی کێشەی شەخسی لەگەڵ کەسێک هەیە؟ ئایا ئەوەی لە کەرکووک و شانزەی ئۆکتۆبەر کرا بەرانبەر سەرۆک بارزانی بوو یان بەرانبەر بە هەموو گەلی کوردستان؟ کێ هەبوو لەم وڵاتە دڵی نەشکێت، چ کوردێک ئازاری نەبینی بەهۆی شانزەی ئۆکتۆبەر؟ کەواتە کەسێک ئەم کارەی کردبێت داوای لێبوردنێک لە هەموو خەڵکی کوردستان و گەلی کوردستان قەرزارە، ئەگەر ئەمە ڕوویدا ئەو کات دانیشتن و کۆبوونەوەش ئاساییە. ئامینا زکری بەرپرسی دۆسیەی پەرلەمان و حکوومەت لە بارەگای بارزانی