پرۆفیسۆر كۆچەر بیركار، بەرزترین خەڵاتی جیهانی لە ماتماتیكدا كە " مەدالیای فیڵدزە " بەدەستهێنا كە هاوتای خەڵاتی نۆبڵی جیهانییە بۆ زانستەكان. كۆچەر لە چاپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاوێنە لە ساڵی 2016 گلەیی لە میدیاكان دەكات كە گرنگی بە زانست و زانایان نادات دەقی چاوپێكەوتنەكە كۆچه‌ر بیركار ئه‌و زانا كورده‌ی چه‌ند خه‌ڵاتێكی جیهانی به‌ده‌ست هێناوه‌و یه‌كێكه له‌نوسه‌رانی باشترین نامیلکەی “ئەندازەی جەبری” لەماوەی بیست ساڵی رابردودا، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی ئاوێنه‌دا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك ده‌داته‌وه‌و باوه‌ڕی وایه کە دەبێت سیستەمی پەروەردە توانا‌و بەهرەکانی منداڵان بدۆزێتەوەو حەزیان تێدا دروست بکات، “دەبێت زانکۆکان زانا‌و داهێنەر دروست بکەن‌و چارەسەری کێشەی ئابوری، تەندروستی، ژینگەیی، کۆمەڵایەتی‌و سیاسی بکەن، نابێ چاوەڕوانی پارەی نەوت بین، ئەمە سەردەمی خوێندن‌و تەکنۆلۆژیایە”. ئاوێنه: كۆچه‌ر بیركار ئه‌و داهێنانانه چین كه كردویه‌تی‌و كاری ئێستای چییه؟ كۆچه‌ر بیركار: وەک زۆربەی مامۆستایانی زانکۆ، خەریکی وانەوتنەوه‌و توێژینەوەم. لەبەشی “ئەندازەی جەبری” کار ئەکەم کە تێکەڵەیەکە لەئەندازیاریی‌و جەبر. ئەمە بەشێکی سەرەکی بیرکارییە کە پێوەندی هەیە بەزۆربەی بەشەکانی تری بیرکارییەوە‌و هەروەها بەفیزیکیشەوە. گرنگترین کارەکانم لەسەر بابەتەکانی هەندەسەی بایەڕاشناڵە‌و کۆی کارەکانم حەلی زۆرێ مەسەلەی بیرکاری کۆن‌و تازە لەخۆ ئەگرێ. وەکو یەکێ لەپێشڕەوانی هەندەسەی بایەڕاشناڵ ناو ئەبرێم لەدنیادا. ئاوێنه: “كۆچه‌ر بیركار گه‌وره‌ترین بیركارە لەمێژوی کوردا” ئه‌وه وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه لەنزیكه‌وه ده‌تناسن. له‌وباره‌یه‌وه چی دەڵێیت؟ كۆچه‌ر بیركار: نازانم کێ گەورەترین بیرکارە لەمێژوی کورددا، بەڵام باش ئەزانم کە پسپۆڕی بیرکاریی‌و بەگشتی زانستە سروشتییەکان زۆر کەمن لەناو کورداندا‌و زیاترمان پێویستە. ئاوێنه: ئێوە لەزانكۆی كەمبریج مامۆستان، ئه‌وه‌ش ره‌هه‌ندێكی جیهانی پێ به‌خشیویت كه جیاتان ده‌كاته‌وه له‌بیركارەکانی تر. بەڵام بۆچی ژماره‌ی زانا كورده‌كان لەزانكۆكانی دونیا هێند کەمن؟ كۆچه‌ر بیركار: ئەمە هۆی سیاسی‌و فەرهەنگی هەیە. لەلایەکەوە دەوڵەتی سەربەخۆمان نییە‌و وڵاتەکەمان داگیر کراوە‌و پەراوێز خراوە. حکومەتی هەرێمیش لەباشوری کوردستان نەیتوانیوە بەرنامەیەکی واداڕێژێ کە زانا پێبگەیەنێ. لەلایەکی ترەوە زانست‌و خوێندن ئەو بایەخەی نییە، نە لەلای کۆمەڵگەی کوردی‌و نە لەلای دەسەڵاتی کوردی. سەدان هەزار کورد هەیە لەئەوروپا، هیچ نەبێ با دوسەد مامۆستای زانکۆیان تیا هەڵکەوتایە. ئاوێنه: خه‌ڵاتی (Leverhulme) له‌بیركاری‌و ستاتیستیكدا بۆ ساڵی 2010و خه‌ڵاتی (Moore) لەلایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی بیركاری ئه‌مه‌ریكا (AMS) له 2016 پێتبه‌خشراون. هۆكاری وه‌رگرتنی ئه‌و خەڵاتانه چی بون؟ هیچ كوردێكی تر خه‌ڵاتی له‌و شێوه‌یه‌ی وه‌رگرتوه؟ كۆچه‌ر بیركار: خەڵاتی (Leverhulme) کە تایبەتە بەزاناکانی بەریتانیا لەبەر لێکۆڵینەوەکانم لەبواری هەندەسە جەبریدا پێم بەخشرا. هەروەها خەڵاتی بنکەی بیرکاری پاریس کە جیهانییە لەساڵی 2010 پێم بەخشرا. خەڵاتی (Moore) کە جیهانییە لەبەر نوسینی نامیلکەیەک لەگەڵ چەند بیرکاریزانێکی تردا پێم بەخشرا. ئەو نامیلکەیە بەباشترین نامیلکەی هەندەسە جەبری دائەنرێت لەماوەی بیست ساڵی رابردودا. ئاگادارنیم ئەگەر کوردانی تر خەڵاتی ئەکادیمی لەو شێوەیەیان وەرگرتبێ. ئاوێنه: كۆچه‌ر بیركار نایه‌وێت له میدیاكانه‌وه ده‌ربكه‌وێت یان میدیا كوردییه‌كان گرنگی بەزانست‌و زاناكان ناده‌ن؟ به‌تایبه‌ت لەدوای وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته جیهانییانه؟ كۆچه‌ر بیركار: بێگومان میدیای کوردی گرنگییەکی وەها نادات بەزانست‌و زانایان. کاتێ فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی جیهانی وەرئەگرێت هەمو میدیاکان باسی دەکەن، بەڵام کاتێ بیرکارێکی کورد خەڵاتێکی جیهانی وەرئەگرێت زۆر کەم باس دەکرێت. هۆکارێکی تری دەرنەکەوتنم ئەگەڕێتەوە بۆ سروشتی بیرکاری. بەڕاستی ئاسان نییە باسی بیرکاری بکەیت بۆ خەڵک. پزیشکێک یا ئەندازیارێک زۆر ئاسانتر دەتوانێ کارەکانی پیشانی خەڵک بدا. هۆیەکی تریش تێکەڵابونی میدیا‌و حزبایەتییە. ئاوێنه: له شوێنێك باسی ئه‌وه‌ت كردوه كه(هه‌ر كه‌س دو گۆرانی بڵێت ناوبانگ په‌یدا ئه‌كات) ئەوه گله‌یی كردنه؟ ئایا كۆمه‌ڵگه یان ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان هۆكاری ئه‌وه‌ن؟ كۆچه‌ر بیركار: بەڵێ ئەوە گلەییە. میدیای کوردیی کاتێکی زۆر تەرخان ئەکات بۆ گۆرانی بەڵام زانست‌و پەروەردە پشتگوێ ئەخات. کاتێ باسی خوێندن ئەکەن بۆنی سیاسەت‌و حزبایەتی لێ دێت. ئەبێ زۆر زیاتر باسی زانکۆ، قوتابخانە، لێکۆڵینەوەکان، ماندوبون‌و سەرکەوتنەکانی مامۆستا‌و خوێندکارەکان بکەن. هەم کۆمەڵگە‌و هەم ده‌سه‌ڵاتداران هۆکارن بۆ ئەو بارودۆخە. ئاوێنه: شوێن‌و سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێركردن چ كاریگه‌رییه‌كی هەبوه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیت؟ گه‌ر له‌كوردستان بمایتایته‌وه كۆچه‌ر بیركار دروست ده‌بو؟ کۆچەر بیرکار: سەرەتای خوێندنم پڕ بو لەشەڕ‌و ئاوارەیی. وڵاتەکەمان دورخرابو سیستەمی پەروەردە کز‌و لاواز بو. سەرەڕای ئەوانە سیستەمی پەروەردەی ئێران بایەخی زیاتر ئەدات بەبیرکاری‌و زانست لەچاو وڵاتانی دەوروبەری‌و ئەوەش کاری کردوەتە سەر من. حەز‌و شەیدابونم بۆ بیرکاری هەر لەمەریوان دروست بو. ئەو کەسەی زیاتر لەهەموان هانی دام بۆ زانست برای گەورەم”حەیدەر” بو. ئەو بو کە مۆمی ئەو حەزەی داگیرساند. بۆ سەرکەوتن لەزانست تەنیا حەز بەس نییە. ئەبێ لەزانکۆ بخوێنیت تا دکتۆرا، ئاشنا بیت بەزانستی سەردەم‌و فێری لێکۆڵینەوە ببیت. ئەمە نە لەکوردستان‌و نە لەئێرانیش دەستی ئەدا بۆم. ئەگەر لەرۆژئاوا نەمخوێندایە‌و دنیا نەگەڕامایە سەرکەوتنم زۆر کەمتر دەبو. بۆ توێژینەوە پێویستە بگەڕێیت‌و بەشداری بکەی لەکۆڕ‌و کۆبونەوە زانستییەکانی ناوخۆ‌و دەرەوەی وڵات‌دا. ئاوێنه: گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت بگاته ئاستی ئێوە ده‌بێت به‌هره‌ی هەبێت یان كۆششی زۆر بكات؟ كۆچه‌ر بیركار: ئەبێ حەزێکی هەبێت جا ئیتر حەز لەبیرکاری بێ یا ئەندازیاری بێ یا ئەدەب یا هەرچی. کێ ئەو حەزە دروست بکا؟ سیستەمی پەروەردە، خانەوادە، میدیا. دوای دروستبونی حەزەکە ئەبێ ئەو کەسە تێکۆشەر بێ، کۆڵنەدەر بێ، بەتاقەت بێ‌و گەشبین بێ. بەڵام نابێ خۆی بپڕوکێنی‌و زۆر کات لەخۆی. سەرکەوتن کاتی ئەوێ‌و پرۆسەیەکی درێژخایەنە. ئاوێنه: زاناكان لەكاتی داهێنانی كارێك یان چاره‌سه‌ركردنی كێشەیه‌ك، ساتێكی تایبه‌تیان هەیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافراندنانه‌ی تیا بخوڵقێنن، ئایا ساتێكی له‌و جۆره‌تان هه‌بوه؟ كۆچه‌ر بیركار: کاتێ ئەمەوێ مەسەلەیەکی گرنگی بیرکاری شیکار بکەم، لەسەرەتاوە ئەو ساتانەم بۆ نایەت، بەڵام دوای دو سێ هەفتە بیرکردنەوە‌و زۆرانبازی لەگەڵ مەسەلەکە ئەو ساتانەم بۆ دێ. لەپڕ هەست ئەکەم بیری تازەی جۆراوجۆر دێتە مێشکم. رێگەکردنی لەسەرخۆ یارمەتی ئەدا بۆ هاتنی ئەو بیرانە. ئاوێنه: لەزانكۆكانی دونیادا سود له تواناكانی به‌ڕێزتان وەرئەگیرێت، به‌ڵام ئایا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان له‌سه‌ر هیچ بابەتێك پرس‌و راوێژتان پێكراوه؟ کۆچەر بیرکار: ساڵی 2010 سەردانی زانکۆی سەلاحەدینم کرد لەهەولێر‌و چەند سمینارێکم پێشکەش کرد. ئەو سەردانە ڕێکخراوی (CIMPA) سازی کرد‌و خەرجییەکەی دا. هەر لەسەر داواکاری ئەم رێکخراوە جارێک وانەکانی بیرکاری ئەو زانکۆیەمان تاوتوێ کرد. جگە لەوە نایەتە بیرم هیچ رێکخراوەیەکی کوردی داوای هاوکاری لێکردبم. بەڵام خوێندکارانی کورد زۆرجار داوای ئامۆژگارییان لێکردوم. كۆچه‌ر بیركار: بەڵێ ئەوە گلەییە. میدیای کوردیی کاتێکی زۆر تەرخان ئەکات بۆ گۆرانی بەڵام زانست‌و پەروەردە پشتگوێ ئەخات. ئاوێنه: ده‌وترێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی قه‌یراناوی كوردستان كه مه‌ترسی كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بونیدا، ده‌بێت گرنگی بەكه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا بدرێت، ئایا ئەوانه ده‌بنه فریادڕه‌س؟ كۆچه‌ر بیركار: خوێندن چارەسەری کێشەکانی کوردستان ناکات لەماوەیەکی کورت‌دا. خوێندن پرۆژەیەکی درێژخایەنە. خوێندن دارێکە کە مێوەکەی بەدو سێ ساڵ پێناگات. ئەگەر ئەتەوێ کوردستانێکی پێشکەوتوت ببێ بیست سی ساڵی داهاتو، ئەبێ لەئێستەدا ژێرخانی پەروەردە‌و خوێندنی باڵا بەباشی بنیات بنرێت. ئەبێ سیستەمی پەروەردە توانا‌و بەهرەکانی منداڵان بدۆزێتەوە، حەزیان تێدا دروست بکات، فێری زانست‌و ئەخلاقیان بکات. ئەبێ زانکۆکان خوێندکاران پێبگەیەنن، زانا‌و داهێنەر دروست بکەن‌و چارەسەری کێشەی ئابوری، تەندروستی، ژینگەیی، کۆمەڵایەتی‌و سیاسی بکەن. نابێ چاوەڕوانی پارەی نەوت بین. ئەمە سەردەمی خوێندن‌و تەکنۆلۆژیایە. ئاوێنه: پاش هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كوردستان‌و خراپبونی دۆخه‌كه، به‌شێك له‌گه‌نجان لەنائومێدیدا كوردستانیان بەجێهێشت، ئەوانه‌ش كه ماونه‌ته‌وه باوه‌ڕیان بەخوێندن نه‌ماوه، بەتایبه‌ت بەهۆی نه‌بونی هه‌لی كار پاش ته‌واوكردنی خوێندنیان. پێویسته چی بكرێت تا وزه‌ی گه‌نجان بەفیڕۆ نه‌چێت؟ کۆچەر بیرکار: هەلی کار لەناو دەزگاکانی حکومەت‌و لەناو بازاڕدا ئەڕەخسێت، ئەگەر حکومەت ژێرخانی ئابورییەکی پتەو بنیات بنێت ئەوا هەلی کار زۆرتر ئەبێ. بۆ وێنە ئەگەر کەرتی کشتوکاڵ پەرە پێبدرێ ئەوا هەم زۆر کەس دائەمەزرێن‌و هەم وڵات سەربەخۆتر ئەبێ. دوای ئەوە لەدەزگا حکومییەکان ئەبێ کەسی شیاو دابمەزرێ نەک کەسی سەر بەم حزب‌و ئەو حزب. لەلایەکی ترەوە ئەبێ خوێندکاران ئامادەی هەمو جۆرە کار‌و پیشەیەک بن نەک تەنیا بەشوێن کاری دانیشتن لەپشت کورسیدا بگەڕێن. ئەوەشمان لەبیر نەچێ کە شەڕی داعش هەتاهەتایە نامێنێ. ئاوێنه: دوای سەردانەکەتان بۆهه‌رێمی كوردستان لەساڵی 2010، سه‌رنج‌و تێبینیتان چییه لەسەر زانكۆكانی كوردستان؟ ده‌وترێت بێ‌ئومێد بون؟ كۆچه‌ر بیركار: لەو سەردانەدا تەنیا زانکۆی سەڵاحەدینم بینی. لەباری مادییەوە وادیار بو کە وەزعی زانکۆکە باش بو. خوێندکارەکان‌و مامۆستاکان پێشوازی باشیان کرد لەسمینارەکانم. لێکۆڵینەوە لەزانکۆکانی کوردستان هێشتا زۆر کەمە‌و کاری زۆری ئەوێ تا ئاستیان بەرز بێتەوە. پێموابێ زانکۆکان پێداویستییەکانی پێگەیاندنی خوێندکاری دوکتۆرایان نییە‌و باشترە هەوڵ بدەن گەشە بەدەورەکانی بەکالۆریۆس‌و ماستەر بدەن. كۆچه‌ر بیركار: خوێندنی بەر لەزانکۆ ئەبێ بەکوردی بێ بەڵام لەگەڵیدا ئینگلیزیش بخوێنرێت. ئەمە گرنگە بۆ پاراستنی زمانەکەمان. ئاوێنه: به‌ستنه‌وه‌ی كۆلێژ‌و توێژینه‌وه‌كانیان، به‌بازاڕەوه ئه‌ركی زانكۆیه یان چ شوێنێكی تر؟ كۆچه‌ر بیركار: ئەرکی زانکۆیە، ئەرکی بازاڕە‌و ئەرکی حکومەتە. سەرچاوەی زۆربەی داهێنانەکان لەدنیادا زانکۆیە. کۆمپانیاکان توێژینەوەکانی زانکۆکان بەکاردەهێنن بۆ چارەسەری کێشەکانیان‌و بۆ دروستکردنی ئامڕازی تازە. زانکۆکان ئەتوانن خۆیان کۆمپانیا دامەزرێنن‌و داهاتەکانی بگەڕێتەوە بۆ زانکۆ، بۆ وێنە کۆمپانیای دەرمانسازی. ئەگەر حکومەت ئابوریی بەهێز بکات ئەوە پێوەندییەکانی زانکۆ‌و بازاڕ زیاتر دەبن. کەسانی ناو بازاڕیش ئەتوانن داوای چارەسەر بکەن لەزانکۆ بۆ کێشە تەکنیکییەکانیان. ئاوێنه: هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆگرامی زانست‌و بیركاری قوتابخانه‌كان بكرێن به‌ئینگلیزی، ئایا زمانی كوردی له‌ئاست‌و توانای زاراوه زانستی‌و سه‌رده‌میه‌كاندا نییه، یان به‌كه‌م تەماشاكردنی زمانه‌كه‌یه؟ كۆچه‌ر بیركار: خوێندنی بەر لەزانکۆ ئەبێ بەکوردی بێ بەڵام لەگەڵیدا ئینگلیزیش بخوێنرێت. ئەمە گرنگە بۆ پاراستنی زمانەکەمان. لەزانکۆ ئەکرێ خوێندنی زانستە سروشتییەکان تەنیا بەئینگلیزی بێ‌و کاتێکی زۆر بەفیڕۆ نەچێ بۆ وەرگێڕانی دەقەکان بۆ کوردی. ئاوێنه: باس له‌وه ده‌كرێت كه پڕۆگرامی قوتابخانه‌كانی كوردستان هۆكاری كوشتنی حه‌زی خوێندكاره، بیركاریش وه‌ك یه‌كێك له‌و وانانه، له‌وباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟ بونی مه‌عریفه‌و بابه‌تی خۆماڵی چ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌بێت، شێوازی وانه‌وتنه‌وه چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه؟ وه‌رگێڕانی پڕۆگرامی وڵاتێكی تر گونجاوه؟ کۆچەر بیرکار: من هیچ نازانم لەبارەی پڕۆگرامی قوتابخانه‌كانی كوردستانەوە. بەگشتی پڕۆگرامی خوێندن‌و شێوەی وانەوتنەوە زۆر گرنگن. دەستکاری پڕۆگرام ئەبێ وردەوردە بێت‌و چەند ساڵێک بخایەنێت نەک یەکڕا ژێروژور بکرێ. وەرگێرانی پڕۆگرامی وڵاتانی تر باش نییە بەڵام ئەکرێ لەئەزمونی وڵاتانی تر کەڵک وەرگیرێ. ئاوێنه: نوسینی كتێب‌و وه‌رگێران لەكوردستان به به‌راورد به‌ڕابردو، ژماره‌یان زیادی كردوه. بەڵام كه‌مترینیان له‌بواری زانستدایه، هه‌ر بۆ نمونه هیچ كتێبێكی بیركاری تیا نییه. له‌وباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟ کۆچەر بیرکار: وانەکانی قوتابخانە بەس نین بۆ تێرکردنی تینوێتی خوێندکارە تامەزرۆکان. بونی سەرچاوەی تر زۆر پێویستە. خۆم کاتێ لەقوتابخانە دەمخوێند، دەیان کتێبی بیرکاریم خوێندەوە کە کاریگەرییان زۆر بو لەسەر بەرەوپێشچونم. کتێبخانەی فارسی زۆر دەوڵەمەندە لەو بارەوە. هیچ نەبێ ئەبێ وەزارەتی پەروەردە هەوڵ بدا بۆ وەرگێڕانی کتێب لەهەمو بوارەکانی زانست‌دا. ئەمە ئاسانە‌و خەرجێکی وەهایشی تێناچێت. ئاوێنه: به‌ڕێزت دانه‌ری ماڵپه‌ڕی كۆڕی زانیاری‌و داهێنان بویت، ئامانجت چی بو له‌و كاره؟ بۆ داخرا؟ کۆچەر بیرکار: ئامانجی سەرەکیم هاندانی خوێندکاران‌و مامۆستایانی کوردی زانکۆ بو بۆ نوسین لەسەر ئەو بابەتانەی حەزیان لێ بو. هیوام ئەوە بو کە ئەو نوسینە ئەیانبا بەرەو داهێنان‌و خوڵقاندن. واتە تەنیا زانین بەس نییە بەڵکو ئەبێ داهێنانیش بکەین. ئەندامانی کۆڕەکە کە ژمارەیان لەسەد زیاتر بو نامیلکەکانیان لەسەر ماڵپەڕی کۆڕ بڵاوئەکرایەوە. دوای چوار ساڵ کۆڕەکە داخرا لەبەر خاوبونەوە‌و بێچالاکی. ئاوێنه: ده‌كرێت پێمان بڵێیت به چ كه‌سایه‌تیه‌كی كورد سه‌رسامیت، لەژیاندا مابێت یاخود نا؟ کۆچەر بیرکار: شاکر فەتاح. ئەو بەدرێژایی ژیانی خەریکی بەرەوپێش بردنی خۆی‌و کۆمەڵگەکەی بو. هیچ پێی عەیب نەبو باسی لاوازییەکانی خۆی بکات. لەژیاننامەکەیدا، بەناوی (ئاوێنەی ژینم)، ئەو باسی خۆی ناکات وەک پاڵەوانێک بەڵکو باسی کەسێکمان بۆ ئەکات کە وەکو هەر مرۆڤێکی تر بڕێ توانا‌و بڕێ کەموکوڕی هەیە‌و لەگەڵ ئەوەشدا گەشبینە‌و هەوڵ ئەدا کێشەکانی چارەسەر بکات. ئەو کاتێ وێنەی ئەگرت‌و گەشتنامەی ئەنوسی کە خۆی زۆر گەنج بو کەم کەس لەکوردستاندا ئەیزانی کامێرا چییە. کۆچەر بیرکار له‌ساڵی 1978 لەگوندی (نێ) سەر بەشاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بوه، قۆناغی سەرەتایی‌و ئامادەیی لەنێ‌و لەمەریوان تەواو کردوه. هەر لەقوتابخانە شەیدای بیرکاری بوه‌و بڕیاریداوه بیرکاری بخوێنت لەزانکۆ، دواتر بڕوانامه‌ی بەکالۆریۆسی له‌بیرکاریدا لەزانکۆی تاران لەساڵی 2000 بەدەستهێناوەو دوکتۆرای بیرکاری لەزانکۆی نۆتینگهام لەبەریتانیا لەساڵی 2004 بەدەستهێناوە. لەساڵی 2006 ەوە لەزانکۆی کەمبریجهی بەریتانیایەو وه‌ك خۆی ده‌ڵێت بە” قۆناغەکانی ئەکادیمیدا سەرکەوتم تا بوم بەپڕۆفیسۆری تەواو”. ئا: رێبین قادر، سروه جه‌مال
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا خۆ رێكخستنه‌وه‌ی داعش له سنووره‌كانی پارێزگای كه‌ركوك وه‌ك مه‌ترسی له لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه ده‌كرێت، به تایبه‌ت رۆژانه رێكخراوی تیرۆریستی داعش كرده‌ی تیرۆریستی دژ به هاووڵاتیانی ئه‌و پارێزگایه ئه‌نجام ده‌دات. بۆیه (دره‌و میدیا) له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ لیوا ره‌سوڵ عومه‌ر ناسراو به وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری چواری كه‌ركوك، تاوتوێی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك و سیناریۆكانی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ ناوچه‌كه، كه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه‌ركوكیان جێهیشتووه. له ماوه‌ی قسه‌كانی لیوا ره‌سوڵ عومه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه "داعش له ئاستێكدان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت چه‌ته‌گه‌رییه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌ن، ده‌توانن هه‌ندێك ناوچه له ده‌وروبه‌ری داقوق و دووز و خوارووی كه‌ركوك كۆنتڕۆڵ بكه‌ن". دره‌و میدیا: وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كێتی نیشتیمانی پێتان وایه مه‌ترسی ئه‌منی راسته‌قینه له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك هه‌یه؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك له ئێستا به‌شێوه‌یه‌ك تێكچووه، تێكچوونه‌كه‌شی هه‌مووی په‌یوه‌نداره به‌وه‌ی جارێكی تر رێكخراوی تیرۆریستی داعش مه‌فره‌زه‌كانی خۆی رێكخستۆته‌وه له ناوچه‌كانی حه‌ویجه و باشووری كه‌ركوك و ده‌روبه‌ری داقوق و دووز و جموجۆڵه‌كانیان به ئاشكرا به‌دی ئه‌كرێت. لێره و له‌وێ چه‌ته‌یی ئه‌كه‌ن و خه‌ڵك ئه‌كوژن و خه‌ڵك ئه‌ڕفێنن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌و‌خۆی كردۆته ناو كه‌ركوك له رووی پڕوپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی، ئه‌مه‌ش هه‌یئه‌تێكی لایه‌نه ئیسلامییه سه‌له‌فییه‌كانه كه پێشتر به پڕ‌و پاگه‌نده ده‌ست پێ ئه‌كه‌ن، لێره و له‌وێش په‌لامار ئه‌ده‌ن بۆ سه‌لماندنی قسه‌كانیان. ئێستا دۆخه‌كه به‌جۆرێك شڵه‌ژانی پێوه دیاره، ئه‌و هێزانه‌ی كه له كه‌ركوك-یشن له‌و ئاسته نین بتوانن وه‌ڵامی پڕوپاگه‌نده‌كان و ئه‌و چه‌ته‌گه‌رییه به باشی بدنه‌وه كه داعش ده‌یكات، بۆیه خه‌ڵك له‌وێ له دڵه راوكێیه. دره‌و میدیا: كه‌واته شانه نوستووه‌كانی داعش له چ ئاستێك چالاكن تا به‌و رادده‌یه مه‌ترسی بن؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: شانه نوستووه‌كانی داعش له ناوچه‌ی كه‌ركوك هه‌ن و ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فراونتر خۆیان رێكخستۆته‌وه. داعش له ئاستیكدان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت چه‌ته‌گه‌رییه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌ن ده‌توانن هه‌ندێك ناوچه له ده‌وروبه‌ری داقوق و دووز و خوارووی كه‌ركوك و هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كانیش كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. وه‌ستا ره‌سوڵ: ئه‌مریكییه‌كان له نێوان ئێمه و عێراق، كار بۆ دروست كردنی ژوورێكی عه‌مه‌لیات له كه‌ركوك ئه‌كه‌ن دره‌و میدیا: ئێوه چاوه‌ڕوانی و زانیاری ئه‌وه‌تان هه‌یه داعش پلانی هێرش كردنه سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك و هه‌ندێك له گونده‌كانی هه‌بێت؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: ئێمه پێشبینی ئه‌وه ئه‌كه‌ین داعش له هه‌ر كات و ساتێك‌دا بێت هێرش و په‌لامار بدات، چونكه به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له لای ئێمه هه‌یه ئێستا له شاری دووز و ده‌وری شاره‌كه هه‌مووی بۆته مه‌فره‌زه‌كانی داعش واتا هه‌ر چوار ده‌وری شاره‌كه، هیچ مه‌جالی تیا نییه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت كارێك بكه‌ن ئه‌توانن بیكه‌ن. له داقوق له لای رۆژئاوای داعش جوڵه‌ی هه‌یه و له قۆڵی رۆژهه‌ڵات و باشوور و رۆژئاوای رۆژهه‌ڵات جموجۆڵیان هه‌یه له ناوچه‌ی خوار نه‌جووله‌وه تا ئه‌گاته داقوق، بۆیه مه‌ترسییه‌كان له‌وێ زۆره و له باشووری كه‌ركوكه‌وه تا ئه‌گاته دووبز بۆ دامێنی كه‌ركوك دێت. دره‌و میدیا: ئه‌م چالاكبوونه‌ی هێزه‌كانی داعش په‌یوه‌ندییان به له‌باری چ جۆره زه‌مینه‌یه‌كی ئه‌منی هه‌یه؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی كه ئێستا له‌باره بۆ ئه‌م بابه‌ته تا داعش بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وه‌یه، داعش زۆر كه‌م حیساب بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی عێراق ئه‌كات، ئه‌زانن سوپای عێراق سه‌رده‌مێك وه‌كو به‌فر له پێش داعش توایه‌وه. ئه‌و سه‌رده‌مه داعش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیاتر له شه‌ش فه‌یله‌قی عێراقی ده‌ست كه‌وتبوو به‌ڵام كاتێك كه پێشمه‌رگه پێی وت ستۆپ ستۆپی كرد. به‌ڵام له ئاست سوپای عێراق چاویان دانه‌ئه‌خست و كه ئه‌چوون په‌لاماری هه‌ر جێیه‌كیان ئه‌دا سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست ئه‌هێنا و چه‌ندین پارێزگایان له عێراق داگیركرد، بۆیه ئێستا ئه‌م زه‌مینه‌یه له‌باره كه هێزی عێراقی به ته‌نها له ناوچه‌كه‌یه و ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان به ده‌رفه‌ت قۆستۆته‌وه و جارێكی تر ئه‌یانه‌وێ وه‌ك ساڵی 2014 به پاروو پاروو ده‌ست پێبكه‌ن. دره‌و میدیا: هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی كه‌ركوك چی پێ ده‌كرێت؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئێستا له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه له سنووره‌كانی كه‌ركوك و ئه‌توانم بڵێم پێشمه‌رگه‌كانمان 10 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك دوورن، بۆیه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك پێشمه‌رگه خۆی ئاماده كردووه و كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان كردووه له فه‌رمانده‌یی و له‌گه‌ڵ هه‌موو لیواكان به‌رنامه و نه‌خشه‌ی خۆمان هه‌یه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و رووداوێكی نه‌خوازراو، ناڵێم هه‌مووی به‌ڵام پاراستنی كه‌ركوكمان له ئه‌ستۆ ئه‌بێت، به‌ڵام گرنگه بیری لێبكه‌ینه‌وه چۆن ناوچه كوردییه‌كان ئه‌یپارێزین و نه‌خشه‌مان هه‌یه بۆ پاراستنی هه‌موو كه‌ركوك. بۆیه ئێمه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ئه‌كه‌ینه‌وه، راسته داعش مه‌فره‌زه‌كانی زیادی كردووه به‌ڵام ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه‌ش نییه بتوانێ له چاوداخستنێك وه‌كو ئه‌وه‌ی له موسڵ كردیان بیكه‌ن، ره‌نگه به پاروو پاروو بێنه پێشه‌وه و ئێمه‌ش له‌و حاڵه‌ته نه‌خشه‌ی خۆمان هه‌یه. دره‌و میدیا: له‌و پلانه‌ی كه باست كرد حكومه‌تی عێراق چه‌نده هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵتان؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: دوو رێگا هه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته، هه‌ردوو رێگاكه كراوه‌ن، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵی "كه دۆ هات قه‌واڵه به‌تاڵه" گوێ به هیچ ناده‌ین، به‌ڵام كه رووداوه‌كه روویدا. رێگایه‌كی تریش كه ئێستا كاری له‌سه‌ر كراوه، ئه‌مریكییه‌كان له نێوان ئێمه و عێراق كاری زۆریان كردووه و زیاتر له چوار مانگه كار بۆ دروست كردنی ژوورێكی عه‌مه‌لیات له كه‌ركوك ئه‌كه‌ن و، ئه‌وه‌ی تائێستا زانیومانه گه‌وره ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م ژووره به جۆرێك رای بوون به‌ڵام دیاره هه‌ندێك هۆكار هه‌یه بۆ رێگری له‌به‌رده‌م ئه‌م كاره. دیاره له هۆكاره‌كان یه‌كێكیان كۆتایی هاتووه، به‌ڵام دوانیان ماون. یه‌كێك له مه‌سه‌له‌كانی رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌شێوه‌ی ته‌نسیق له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو، ئه‌و بابه‌ته كاریگه‌ری ئه‌بوو له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌ر شه‌قامی عێراق و ئه‌م بابه‌ته ئێستا كۆتایی پێهات. هۆكارێكی تر هه‌یه، هێشتا حكومه‌تی نوێی عێراق دروست نه‌بۆته‌وه ئه‌مه‌ش كێشه‌مه‌كێشمێكی دروست كردووه له ناو كوتله سیاسییه‌كانی ئه‌وێ، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ن ئایا زه‌ره‌یانه یان قازانجیانه. هۆكارێكی تر كه به‌ڕای من له هه‌موو ئه‌مانه مه‌ترسیدارتره عه‌ره‌به شۆڤینییه‌كان و توركمانه شۆڤینییه‌كانن. لێره‌وه ئه‌مه‌وێ بڵێم ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی بۆ له‌مه تێناگات و هه‌ر دژی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ستنه‌وه؟ پێشمه‌رگه گه‌وره‌ترین چاكه‌ی به‌سه‌ر عه‌ره‌بی سوننه و عه‌ره‌بی ناوچه‌ی حه‌ویجه هه‌یه و نه‌یانهێشتووه منداڵێكیان لوتی به‌خوێن بێت، له هه‌ر چوار میحوه‌ره‌كه له دووزه‌وه هه‌تا ئه‌چێته دووبز به ده‌یان هه‌زار عه‌ره‌بی ئاواره هاتو‌ون و به‌ڕێزه‌وه به‌ڕی خراون و له كه‌مپه‌كان به‌سه‌لامه‌تی داندراون. تائێستاش داعش ئه‌وه‌نده‌ی له عه‌ره‌بی سوننه ئه‌كوژێ و له داروده‌سته‌كانی خۆیان ئه‌كوژن له‌و ناوچانه هێشتا ئه‌وه‌نده زه‌ره‌یان بۆ شیعه و كورد نه‌بووه، كه‌چی ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی به پێچه‌وانه‌ی شه‌قامی سوننه كه‌وتوونه‌ته جموجۆڵ، به‌ڕای من ئه‌مه یه‌كێكه له‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك كه راكان مه‌جید سه‌رپه‌رشتی ئه‌كات، پێ ئه‌چێت كه‌وتبێتنه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه و خه‌ڵكیش لێیان رائه‌په‌ڕێت له داهاتوو. وه‌ستا ره‌سوڵ: پێشبینی ئه‌كه‌ین داعش له هه‌ر كات و ساتێك‌دا بێت هێرش و په‌لامار بدات دره‌و میدیا: مه‌به‌ستت له خه‌ڵكی راپه‌ڕیو كێیه؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: خه‌ڵكی كه‌ركوك و كورد و سوننه‌ی عه‌ره‌ب لێیان رائه‌په‌ڕن و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته، به ده‌یان جار په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه ئه‌كه‌ن و ته‌له‌فۆن ئه‌كه‌ن و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م عه‌ره‌بی سوننه‌یه له مه‌سه‌له‌ی هاتنی داعش و لێدان و ئه‌م چه‌ته‌گه‌رییه‌ی ئێستا، بۆیه ئه‌وان هه‌میشه عه‌ره‌به شه‌ریفه‌كان په‌یوه‌ندی به ئیمه‌وه ئه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان كه قسه‌ی تریان هه‌یه‌و قسه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی ئه‌كه‌ن، بۆیه له ئان و ساته ئه‌وان به‌گژ ئه‌وانه‌ی خۆیان بچنه‌وه. مه‌سه‌له‌ی توركمانیش به‌تایبه‌تی ئه‌رشه‌د ساڵحی و چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ته ده‌م سپی توركمان، ئه‌وانیش ئه‌یانه‌وێت توركمان به‌ره‌و ئاژاوه‌یه‌كی قوڵتر به‌رن. له‌به‌رئه‌وه شه‌قامی توركمانیش وا ناڵێت، چونكه هێزی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌و چوارساڵه جگه له‌وه‌ی له داعش ئه‌وانی پاراستووه یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی ئێمه له‌ناو شار حوكمڕان نه‌بووه و یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی ئێمه زه‌ره‌ری بۆ توركمان و عه‌ره‌ب نه‌بووه، بۆیه ئه‌مه بێ ویژدانییه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌رشه‌د ساڵحی لێره و له‌وێ قسه ئه‌كات، به‌ڵام دیاره ئه‌و فێر ئه‌كرێت. وه‌ستا ره‌سوڵ: شاری دووز و ده‌وری شاره‌كه هه‌مووی بۆته مه‌فره‌زه‌كانی داعش، هیچ مه‌جالی تیا نییه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت كارێك بكه‌ن ئه‌توانن بیكه‌ن دره‌و میدیا: ئێوه و پارتی له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له قۆناغی جیاواز یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به خیانه‌ت، ئایا ئێوه چۆن ده‌توانن به هێزی پێشمه‌رگه و زه‌مینه‌سازییه‌كی هاوبه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: ئه‌توانم بڵێم ئه‌م قۆناغه كۆتایی پێهات، خۆتان ئه‌زانن ناوچه‌ی كه‌ركوك له‌سه‌ر یه‌كێتی حیسابه و هێزی زۆره له‌وێ ئه‌وه‌ش مه‌علومه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی چۆنه، پارتی دیموكراتی كوردستان له ئێستا ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یان لا دروست بووه كه هه‌ردوو لامان ئه‌بێ ئه‌و مه‌سه‌لانه بپارێزین و ئه‌وانیش له هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه رێكن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و هیچ گرفتێك نییه. دره‌و میدیا: كه‌واته له ماوه‌یه‌كی نزیك هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك ده‌بیندرێت؟ وه‌ستا ره‌سوڵ: له هه‌ردوو حاڵه‌ت هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك ئه‌بیندرێت، حاڵه‌تێكیان كتوپڕه و رووبدات پێشمه‌رگه خۆی بۆ ئه‌وه ئاماده كردووه. حاڵه‌تێكیشیان دانانی ژوووی عه‌مه‌لیاته به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق. كه خۆم ئه‌وه‌ی دووه‌مم پێباشتره، چونكه كه‌ركوك شارێكه تا ئێستا ساغ نه‌بۆته‌وه به‌پێی مادده‌ی 140 بۆیه ئه‌بێ ئیداره‌كه هاوبه‌ش بێ و ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌رێكی باشتره و ئه‌گه‌ر عێراق هه‌نگاوه‌كانی خێرا بكات و گوێ به‌و ته‌گه‌رانه نه‌دات كه دێته رێ‌یان، به‌ڵێ ئێمه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له نزیكه‌وه ئه‌توانین ناوچه‌كانی خۆمان بپارێزین.
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدولڵا یاسای ژماره 4ی ساڵی 2017ی لێبوردنی گشتی، له بڕگه‌ی 4ی مادده‌ی 9ی یاساكه‌دا هاتووه "به‌رتیل و ئیختیلاس و ئه‌و تاوانانه‌ی به سامانی گشتی په‌یوه‌ستن و تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی هاتوو له مادده‌ی (یه‌كه‌م/بڕگه‌ی حه‌وته‌م) و مادده‌ی 14 و مادده‌ی 15ی یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره 3ی ساڵی 2011ی هه‌مواركراو" لێبوردنی گشتی نایگرێته‌وه. به‌ڵام دادگای ته‌مییزی كوردستان مادده‌ی 340ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969ی خسته ناو ئه‌و دۆسیانه‌ی لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه. بۆیه (دره‌و میدیا) له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێی رێكاره‌كانی ده‌ركردنی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی له لێبوردنی گشتی و رێكاره‌كانی دادگا و پارێزبه‌ندی یاسایی و حیزبی كرد بۆ مامه‌ڵه‌كرد له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی. دره‌و میدیا: ئێوه له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی یاسا و بڕیاره‌كانی لێبوردنی گشتی چۆن ده‌بینن؟ ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: زۆر هه‌وڵماندا ئه‌و لێبوردنی گشتییه ده‌رنه‌چێت، چونكه دیارده‌یه‌كی خراپه و یه‌كێكه له خاڵه لاوازه‌كان بۆ سه‌روه‌ر نه‌بوونی یاسا له هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ند ساڵ جارێك به یاسا ده‌رده‌چێت. هه‌وڵه‌كه‌مان له رێگریكردن له ده‌رچوونی یاساكه سه‌ری نه‌گرت، به‌ڵام هه‌وڵماندا دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی به ده‌ربكرێن له یاساكه و لێبوردنی گشتی نه‌یانگرێته‌وه. به‌كرده‌یی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی ئێمه‌یان دایه‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی چۆن له یاسای ده‌ستپاكیدا هاتووه لێبوردنی گشتی ئه‌و دۆسیانه‌ی نه‌گرته‌وه. دره‌و میدیا: كه یاساكه رێگری له لێبوردنی گشتی بۆ دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، بۆچی دادگای ته‌مییزی كوردستان- ده‌سته‌ی سزایی، لێبوردنی بۆ دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی له وه‌زیفه گشتییه‌كان ده‌ركرد؟ ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: له ناوه‌ڕاستی مانگی دووی ئه‌م ساڵ سه‌یرمان كرد بڕیارێكی دادگای ته‌مییزی كوردستان ده‌رچووه كه مادده‌ی 340ی سزادانی عێراقی كه تایبه‌ته به ئه‌ركه‌كانی وه‌زیفه‌ی گشتی و گه‌یاندنی زیانی به ئه‌نقه‌ست به وه‌زیفه‌ی گشتی، خراوه‌ته چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی لێبوردنی گشتی. ئێمه په‌نامان بۆ په‌رله‌مان و لیژنه‌ی یاسایی برد چونكه لیژنه‌ی یاسایی خۆیان رۆڵی سه‌ره‌كییان له داڕشتنی یاساكه هه‌بووه، بۆئه‌وه‌ی بزانین ته‌فسیری ئه‌وانیش چییه، خۆشبه‌ختانه ته‌فسیری ئه‌وان له رێگای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هاته‌وه و درایه‌وه ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، به‌وه‌ی ئه‌و مادده‌یه لێبووردنی گشتی نایگرێته‌وه. دواتریش هه‌وڵماندا له رێگای لیژنه‌ی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای ته‌مییز كه یه‌كێكه له ئامرازه‌كانی تانه‌دان له بڕیاری دادگای ته‌مییز، ئه‌و ئه‌و بڕیاره راگیرا و دوای گفتوگۆ و نووسینی لائیحه‌یه‌كی یاسایی بڕیاره‌كه‌ی پێشووی خۆی راستكرده‌وه و جارێكی تر مادده‌ی 340 خرایه‌وه ناو ئه‌و ماددانه‌ی لێبوردنی گشتی نایگرێته‌وه. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم: نه‌بوونی یاسای بودجه یه‌كێكه له خاڵه لاوازه‌كانی حوكمڕانی چوار ساڵی رابردووی كابینه‌ی هه‌شت دره‌و میدیا: ژماره‌ی دۆسییه‌كان و قه‌باره‌ی له ده‌ستچوونی ماددی گه‌نده‌ڵییه‌كان چه‌ند ده‌بوون ئه‌گه‌ر لێبوردنی گشتی له‌و دۆسیانه ره‌چاوبكرایه؟ ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: به ره‌چاوكردنی لێبوردنی گشتی بۆ مادده‌ی 340ی یاسای سزادانی عێراقی له هه‌رێم مه‌ترسی هه‌بوو نزیكه‌ی 38 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی دابخرێن، ئێستا ئه‌و مه‌ترسیانه نه‌ماوه و هه‌ندێك له‌و كه‌یسانه له قۆناغی دادگایی كردنن و هه‌ندێكیشیان لێكۆڵینه‌وه كردن تیایاندا ته‌واو نه‌بووه. به‌پێی قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كه ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆسیانه ئه‌گه‌ر لێبوردنی گشتییان بۆ ده‌ربچوایه به ملیاره‌ها دینار زیان به بودجه‌ی گشتی ده‌كه‌وت. رێژه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی گه‌نده‌ڵیشی تیادا ده‌كرێت له وه‌زیفه گشتییه‌كان، قه‌باره‌ی ئه‌و به‌هه‌ده‌ردانه هه‌ر چه‌ند بێت دواجار هه‌ر گه‌نده‌ڵییه. دره‌و میدیا: نه‌بوونی یاسای بودجه له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م قورسكردنی كاره‌كانی ئێوه و نادیاری سه‌رچاوه‌كانی دارایی؟ ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: یاسای بودجه له هه‌ر وڵاتێك یه‌كێكه له بنه‌ماكانی شه‌فافییه‌ت، كه ده‌بێ دارایی گشتی له رێگای یاسای بودجه‌ی گشتییه‌وه كه له په‌رله‌مان په‌سند ده‌كرێت هه‌بێت، ئه‌وه كاری هه‌موو ده‌زگاكان ئاسانتر ده‌كات به رادده‌یه‌ك كه ده‌زانن هه‌ر وه‌زاره‌تێك و سێكته‌رێك چه‌ند پاره‌ی بۆ ته‌رخانكراوه، چۆنیش سه‌رف ده‌كرێت، ئه‌و كات كاره‌كه بۆ دیوانی چاودێری دارایی كه ده‌زگایه‌كی وردبینی كردنه و هاوكات بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییش ئه‌گه‌ر سكاڵایه‌ك هه‌بێ ئاسنتره. نه‌بوونی یاسای بودجه یه‌كێكه له خاڵه لاوازه‌كانی حوكمڕانی چوار ساڵی رابردووی كابینه‌ی هه‌شت، راسته بیانووه‌كه ئه‌وه‌یه داهاتمان مانگانه‌یه به‌ڵام ده‌كرا میزانیه‌یه‌كی ته‌قدیری دابندرایه. دره‌و میدیا: پرۆسه‌ی دادگاییكردنی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی له دادگاكان چۆن به‌ڕێوه ده‌چن؟ ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: ئێمه كێشه‌مان ئه‌وه‌یه كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی له قۆناغی دادگایی كردن زۆر دواده‌كه‌ون، به تایبه‌ت هه‌ندێك دادگا هه‌یه كه‌یس ساڵ بۆ ساڵ و نیوێك له لایان ده‌مینێته‌وه و ئامرازه‌كانی تانه‌دان له جینایات به سیفه‌تی ته‌مییزی و داد زۆر ده‌مینێته‌وه، كه‌یسمان هه‌یه ماوه‌ی ساڵێكه له دادگای ته‌مییزی كوردستان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌مه وای كردووه یه‌ك لاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كان قورس‌تر بێت، دیاره ئالییه‌ته‌كان ئالییه‌تی قانونین و قسه‌مان له‌سه‌ر ئالییه‌ته قانونیه‌كه نییه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه لۆدێكی زۆری كه‌یسیان له‌سه‌ره به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای رێنماییه‌كانی خۆشیان به‌ڵام هه‌ندێك جار به ئاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، به‌شێك له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌تایبه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر و دادگای جینایاتی هه‌ولێر تا ئێستا زۆر خه‌مسارد بووه و ئه‌مه وای كردووه ئێمه داوا بكه‌ین بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی یه‌كێك له كه‌یسه‌كان بۆمان بگۆڕن. بۆیه سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ كه دۆسیه‌كانمان راگه‌یاند له سه‌رووی 150 كه‌یس له قۆناغی دادگاییكردن بوون و ئێمه چه‌ند رۆژی داهاتووش داتاكانی تر رائه‌گه‌یه‌نین. هیوامان وابوو ئه‌و شه‌ش مانگه به‌شێكی زۆری كه‌یسه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه به‌هۆی زۆری كه‌یسه‌كان و خه‌مساردی له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی وه‌كو پێویست یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم:به‌شێك له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌تایبه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر و دادگای جینایاتی هه‌ولێر تا ئێستا زۆر خه‌مسارد بووه دره‌و میدیا: پارێزبه‌ندی یاسایی چه‌ند به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی؟ ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: پارێزبه‌ندی به یاسا ده‌درێت، بۆ نموونه وه‌زیره‌كان بۆ چوونه به‌رده‌م دادگایان پێویست به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كات، په‌ر‌له‌مانتار حه‌سانه‌ی هه‌یه و به‌پێی یاسا ده‌بێ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رازی بێت. به‌شێكی زۆر له داموده‌زگاكان هه‌تا سه‌ندیكاكانیش له یاساكانی خۆیان ره‌زامه‌ندی مه‌ركه‌زییان كردۆته مه‌رج له كاتی دادگاییكردنی ئه‌ندامه‌كانیان. بۆ نموونه تۆ ناتوانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌سێك بانگ بكه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ رازی نه‌بێت زۆری حه‌سانه و ره‌زامه‌ندی مه‌ركه‌زی خاڵی لاوازی هه‌ر وڵاتێكه كه بییه‌وێت رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم: به داخه‌وه به‌هۆی زۆری كه‌یسه‌كان و خه‌مساردی له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی وه‌كو پێویست یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه دره‌و میدیا: حیزبه‌كان چه‌ند بوونه‌ته پارێزبه‌ندی بۆ به‌رپرسانی حیزبی له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی؟ ئه‌محه‌د ئه‌نوه‌ر: ئه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی حیزبییه لایه‌نێكی نایاساییه و لایه‌نێكی سیاسی و واقعییه له مڕۆی هه‌رێم، كه كه‌سێك پۆستێكی سیاسی یان عه‌سكه‌ری هه‌یه، دیاره ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش ئه‌وه‌نده زۆر نین وه‌كو كه‌یس له‌لای ئێمه، به‌ڵام ئه‌و حاڵتانه بوونیان هه‌یه و ئێمه هه‌وڵمانداوه و تارادده‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگه زاڵ بووین و له ئاستێكی باش خه‌ڵك هاتۆته به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه. ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی باشه، به‌ڵام چه‌ند حاڵتێكیشمان هه‌یه بۆ نموونه خه‌ڵكمان هه‌یه رای كردووه یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، خه‌ڵكمان هه‌یه به‌هۆی نادیاری شوێنه‌كه‌ی نه‌مانتوانیوه ته‌بلیغی بكه‌ین. حاڵه‌تی ره‌زامه‌ندی مه‌ركه‌ز و حه‌سانه له كوردستان خاڵێكی لاوازه، چونكه هه‌ر وڵاتێك بییه‌وێت دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی بكات ئه‌بێت ئه‌و پارێزبه‌ندییانه له ته‌سكترین چوارچێوه بێت. به تایبه‌تی ته‌سكبكرێته‌وه له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، چونكه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خۆیان هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكن و پێویسته ئه‌وه‌ش رێكارێكی گونجاوی بۆ دابندرێت، كاتێك په‌رله‌مانتارێك دۆسیه‌یه‌كی له‌سه‌ر بێت به‌پێی ئه‌و میكانیزمه رێگر نه‌بێت له‌به‌رده‌م رێكاری یاسایی.
(درەو میدیا): رۆژگارێك دەنگی شۆڕش بوو، بەڵام لە كاتێك گەیشتە سەر پرسی ریفراندۆم و جیابونەوە لە عێراق، دەنگی دژایەتی هەڵبڕی، ئەو فەرهاد سەنگاوییە. لەم چاوپێكەوتنەدا فەرهاد سەنگاوی باسی ژیانی تایبەتی خۆی دەكات دوای دوورخستنەوەی لە پەرلەمانی كوردستان و چۆنیەتی بەشداربوونی لە كەمپەینی "نەخێر لە ئێستادا"، باسی شۆڕش و گەندەڵی دۆسییەی نەوت دەكات، دەشڵێت بەهۆی ریفراندۆمەوە لە100%ی خاكی كوردستانی لەدەستدا نەك لە 50%. درەو میدیا: ماوەیەكە نە دەنگت هەیە و نە رەنگ، بەتایبەتیش لەدوای ریفراندۆمەوە، دەكرێت بزانین هۆكارەكەی چیە ؟ فەرهاد سەنگاوی: لە راستیدا من هەڵبژاردنەكەش تێپەڕی هەر لێرەبووم، بەردەوام لە كوردستان بووم، بەڵام بێدەنگبوونی من زۆر هۆی هەبووە، لەسەرو هەموویانەوە نەخۆشی بووە، یەكێكی تریان ئۆپۆزسیۆن بووە، چونكە زۆرێك لە خەڵكی كوردستان ئەوەی زۆریش بێئاگایە دەسەڵاتی كوردی ناسیوە، پێویست ناكات باسی دەسەڵاتی كوردی بكەین كە دەسەڵاتی كوردی بناسێنین بە خەڵك بڵێن دەسەڵاتی كوردی، دەسەڵاتێكی خراپە لەوە تێپەڕیووە. ئێمە ئێستا پێویستمان بە ناسینی ئۆپۆزسیۆنە، ئۆپۆزسیۆن بۆچی ئاوا سست و خاو و پارچە پارچەیە، یەكێك لە بێدەنگییەكانی من ئۆپۆزسیۆن بوو، چونكە نەمئەزانی چی بڵێم بە ئۆپۆزسیۆن، لە چەند وتارێكشیدا داوامان لێ‌كردن یەكبگرن، كە بەرنامەیان هەبێت خۆیان ئامادە بكەن بۆ گۆڕانكاری. لە دەسەڵات تێدەگەیت، بەڵام كۆمەڵگە پێویستی بە تێگەیشتنە لە ئۆپۆزسیۆن، هۆكارێكی تری بێدەنگیم كە من لە پەرلەمان دەركرام و خۆشم لەوێ نەبووم، من جێگەو رێگەم نەبوو، خەریكی دروستكردنی خانویەك بووم لەگەڵ دۆست و برادەر و خزمان كە خەریكن خانویەكم بۆ دروست ئەكەن، واتا یەكێكیان نەخۆشی و ئەوی تر تێنەگەیشتن لە ئۆپۆزسیۆن و ئەوی تریش دروستكردنی جێگەو رێگە بوو. درەو میدیا: لە پەرلەمان دەركرای یان دەستت لەكاركێشایەوە ؟ فەرهاد سەنگاوی: بەڵگەمان زۆرە، زۆر پێش ریفراندۆم، من دژایەتی ریفراندۆم و دەوڵەتی كوردستان‌م كرد لەم قۆناغەدا، وتم كاتی نیە، ئەوە بوو دەركەوت كە ئێمە قسەكانیشمان راست دەرچوو، تەنها شتێكی شەخسی بوو، پرسی ریفراندۆم و دەوڵەتی كوردستان پرسێكی فول شەخسی بوو، كە من وام وت لە هەولێر ئینجا بیری ئەوە پەیدا بوو كە ریفراندۆم خراپە یان بڵێی نەخێر، من پێش هەموو كەسێك وتبووم نەخێر، دوای ئەوە بوو كە نەخێر پەیدا بوو من بەشداریم كرد كە ئەوە كەمپەینێك بوو، ئەوە حزبایەتی و سیاسەت و شتی وانەبوو، كە من بەشداریم كرد پێم وایە چەند لایەنێك زۆریان پێ‌ناخۆش بوو، پێم وایە پارتی داوای لە یەكێتی كردبوو كە ئەوە قبوڵناكرێت، لەبەر ئەوەی یەكێتیش بەقسەی پارتیان كرد، من لە پەرلەمانیش نەبووم سەرۆكایەتی و جێگر و سكرتێر بەدەستی خۆیان بوو، ئەو رۆژە نەیانخستبووە بەرنامەی كاریشەوە، بەرنامەی كار دەبێت 48 سەعات پێش ئەوە بدرێتە ئەندامانی پەرلەمان، هەر یەكسەر دابویانە پێیان كە من ئیستیقالەم كردووە، تەنانەت لە بەشی دووەمی كارنامەكەشدا بوو نەوەكو پەرلەمانتارێك تەلەفۆن بۆ من بكات و من بچم و بڵێم ئەوە هی من نیە، لە بەشی دووەم خستبویانە بەرنامەی كارەوەو وتوبویان خۆی ئیستیقالەی كردووە، نەوەكو خۆم بچم زۆر پەلەشیان لێكردبوو، لەوێ ئیستیقالەیان كردبوو بە 70 یان 80 دەنگ، ئیستیقالەكەی منیان قبوڵكردبوو. درەو میدیا: بەڵام دەستلەكاركێشانەوەكەت ئیمزای خۆتی لەسەر بوو ؟ فەرهاد سەنگاوی: نەخێر فەرهاد سەنگاوی: پێم سەیرە زۆر باسی ئاشتی هەورامی دەكرێت، بەمەستبێت یان بێ مەبەست، باسكردنی ئاشتی هەورامی پاراستنی پشتی ئاشتی هەورامییە درەو میدیا: وەك ئەوەی باسی دەكەن تۆ بەر لە كاندیدبونت بەڵێننامەت بۆ یەكێتی پڕكردووتەوە ؟ فەرهاد سەنگاوی: پێش كاندیدبوون كە هیچ یاسایەكی تێدا نیە، منیان ئیحراج كرد، تۆ كاندیدیان كردویت و ناوت رۆیشتووە، من رێككەوتنم هەبووە كە چومە سەر لیستەكەی یەكێتی. درەو میدیا: لەگەڵ هەموو یەكێتی رێككەوتنت كردبوو یان چەند كارەكتەرێكی دیاریكراو ؟ فەرهاد سەنگاوی: لەگەڵ جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێتی، رێككەوتنەكەمان ئەوە بوو، وتیان من بچمە سەر لیستەكەیان، من رازی بووم، لە دوای مەوزوعی گۆڕان حەوت جار خۆی و مام جەلال داوایان كرد بمبینن، حەوت جار، لەدوای حەوت جارەكە ئینجا رێككەوتنێكمان كرد كە من بچمە سەر لیستەكەیان، من پێم وتن كە من دێمە سەر لیستەكەتان، بەڵام خاوەنی بیر‌و باوەڕی سەربەخۆی خۆمم، وتیان ئێمە قبوڵمانە بەس دژی یەكێتی مەبە، وتم دژی یەكێتی نابم ئەگەر كاری باش بكات، ئێوەش دوو شت بكەن، سەربەخۆیی خۆتان بپارێزن، و ریفۆرم بكەن لە ناو یەكێتیدا، وتیان ئێمەش قبوڵمانە بەو حیسابەی كە من خاوەنی بیروباڕی سەربەخۆی خۆمم، چومە سەر لیستەكەیان، وە من 20 هەزار دەنگم هێناوە. فەرهاد سەنگاوی: من زیاتر لە 20 هەزار دەنگم هێنابوو، چونكە هەتا سەمپڵیان وەرگرتبوو، من 42 لە پەنجای دەنگەكانی یەكێتیم هێنابوو درەو میدیا: بەڵام یەكێتی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت تەنها 23 دەنگت هێناوە ؟ فەرهاد سەنگاوی: من زیاتر لە 20 هەزار دەنگم هێنابوو، چونكە هەتا سەمپڵیان وەرگرتبوو، من 42 لە پەنجای دەنگەكانی یەكێتیم هێنابوو، ئینجا نوسیان (6 هەزار) دەنگ ئینجا نوسیبویان (23 دەنگ)، تۆ ئەگەر بەرنامەی پارتی یا یەكێتیش لە پەرلەمان جێبەجێ بكەیت هیچ عەیبێكی نیە، هی هەموو حزبێك شتی جوان ئەنوسێ، من وتم ئەو بەرنامەیە جێبەجێ ئەكەم، لەپەرلەمانیشدا بە شاهیدی هەموو فراكسیۆنەكان، تەنانەت فراكسیۆنی پارتیش نامەی دەست خۆشیان بۆنوسیوم لە دانیشتنەكاندا، من هەرچی شتێك لەبەرژەوەندی میللەتەكەم بوو ئەوەم كرد هیچی ترم نەكرد، من لە ئەوروپا بووم كە هاتمەوە نەچووم بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، كە مەبەستی حزبی لەدواوە بوو، بۆیە نەچووم، لەلایەن دۆستەكانیشمەوە ئاگاداركرامەوە كە نەچم بۆ هەولێر، بەشداری پرۆسەی نەخێرم كرد، باشە خێرە ئێمە 11 كەس بەشداری پرۆسەی نەخێرمان كردووە من باجی هەر 11 كەسەكەی بدەم، بۆچی نەخێرەكەی منیان لە هی 11 كەسەكەی تریان پێناخۆشتر بوو، من لەوێ نەبووم ئیستیقالەیەكیان بەناوی منەوە دابووە پەرلەمان و پەسەندیش كرا، ئەسڵەن هیچ پێم ناخۆش نەبوو كە وایان كردووە. پێم خۆش بوو شتی یاساییان لەسەر گرم، بەڵام كاتێك سەیرم كرد، چون لە پەرلەمان یاسایەكیان درەكردبوو كە هەر بڕیارێك لە پەرلەمان دەرچووە دادگا حەقی نیەو نابێت بچێتە دادگا، لە بابەتێك كە دەنگدانی لەسەركراوە، كە پێشتر ئامادەیان كردبوو. من لە هەولێر ناردم هەندێك كتێبیان بۆ هێنامەوە ئیتر من ماڵم نەبوو خزم و دۆستەكانم وتیان خانویەك دروست بكە من مەشغوڵی ئەوەم، بۆیە بێتاقەت بووم لە راگەیاندن كە زۆری حزبییە، سێبەرە. درەو میدیا: بۆچی یەكێتی پەلاماریدایت ؟ فەرهاد سەنگاوی: بە لێكدانەوەی خۆم ئەگەر یەكێتی وای نەكردایە رەنگە شتی خراپتریان بكردایە، تێروانینم وایە هەندێك لایەنی تر بەتەمای شتی خراپتر بوون، یەكێتی رەنگە پێی وتبێتن ئێمە خۆمان عیلاجی ئەكەین، رازیكردنی خەڵكی لایەنی تربوو. درەو میدیا: ئازاریان دایت ؟ فەرهاد سەنگاوی: نەخێر. نە هیچ قسەیەك نەهیچ ئازارێك، ئەو كاتە بۆ ماوەی 25 خولەك منیان گرت، چونكە فشارێكی زۆریان لەسەر بوو. فەرهاد سەنگاوی: ریفراندۆم لە 100%ی كوردستانی دۆڕاند، چونكە 50%ی كوردستان بەس ناوچە جێناكۆكەكانە، بەڵام گومرگەكان و خاڵە سنورییەكان لەوپەری كوردستانن، فڕۆكەخانەكان لەناو شارەكانی كوردستانن درەو میدیا: لەلایەن كێوە پەلاماردرای مەكتەبی سیاسی بوو یان ماڵی مام جەلال؟ فەرهاد سەنگاوی: پێم وابوو چەند كەسێكی كەم بوون لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی، دوو تا سێ كەس بوو، مام جەلال خۆیی و بنەماڵەكەشی حەزیان لە شتی منداڵانە نەبوو، مام جەلال پیاوێكی گەورەبوو، سەرت بشكاندایەو تیمارت بكردایە، ئەو پیاوێكی گەورە بوو، ئەوەندەی من بزانم گەر مام جەلال و هێرۆ خان و بنەماڵەكەی نەبوونایە، ئەم 27 ساڵەی ناوشار، وەك كۆنگۆو كەمبۆدیاو بۆسنە كوردستان پڕ دەبوو لە گۆڕی بە كۆمەڵی تیرۆر. ئەو كەسانەی هەواڵپرس و داكۆكی كاربوون، كە سوپاسیان ئەكەم، دكتۆر بەرهەم ساڵح یەكەم كەس بوو، كاك عوسمانی حاجی مەحمود ، كاك قادری حاجی عەلی ، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، كاك لاهور شیخ جەنگی و ئامۆزا شێرزاد و د. یوسف و هەردوو كوڕەكەی كاك نەوشیروان و رەشید هەڕێنەیی، مەجید ئاغای زەنگنە، عەشیرەتی جاف و بەرزنجەو هەركی و سورچی و زۆربەرێزی تر، ئەوەی رۆژێك یەكێتی بووبێت و نیشتیمان پەروەر بووبێت و زانیبێتی دڵی چركاوە. درەو میدیا: ئێستا هیچ پەیوەندیەكت بە یەكێتی و لایەنەكانی ترەوە ماوە ؟ فەرهاد سەنگاوی: من لە 2005ەوە تەنها لەسەر بەرژەوەندی گشتی كارم كردووە و قسەم كردووە، خۆم بە حزبی نەزانیوە، ئێستاش قسەیەك بۆ مێژوو ئەكەم، من هەموو كەموكورتی و عەیبەیەكی یەكێتی و گۆڕان ئەزانم، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەبەراورد بەلایەنی تر، ئێستا هەر حەز ئەكەم یەكێتی و گۆڕان بمێنن، بمێنن بەرامبەر بە لایەنی تر. درەو میدیا: لەسەر ئەو روداوە كەس داوای لێبوردنی كردووە تا ئێستا ؟ فەرهاد سەنگاوی: وەك رەسمی نا، بەڵام بیستم لە مەكتەبی سیاسی باسیان كردبوو وتبویان قسەكەی ئەو راست بوو لەسەر ریفراندۆم، ئێمە غەڵەت بووین. فەرهاد سەنگاوی: پرسی ریفراندۆم و دەوڵەتی كوردستان پرسێكی فول شەخسی بوو، كە من وام وت لە هەولێر ئینجا بیری ئەوە پەیدا بوو كە ریفراندۆم خراپە یان بڵێی نەخێر، من پێش هەموو كەسێك وتبووم نەخێر درەو میدیا: خەڵكی وا چاوەڕیان دەكرد لەدوای كەمپەینی "نەخێر لە ئێستادا" لەگەڵ نەوەی نوێ بیت ؟ فەرهاد سەنگاوی: لەڕاستیدا نەوەی نوێ و نەخێر دوو شتی زۆر جیاواز بوون، نازانم ئەوەی كەوا نەخێری كردووە دوایی ویستویەتی بەكاری بێنێ بۆ نەوەی نوێ، ئەوكات نەوەی نوێ هیچ ناوی نەبوو هیچ باسی نەبوو، من سیدیەكم هەیە 2006 بڵاوم كردوەتەوە باسی نەوەی نوێ ئەكەم، من هیچ پەیوەندییەكم بە نەوەی نوێوە نەبووە، تەنها بۆ كەمپەینی نەخێر دژی ریفراندۆم بوین و قسەمان كردووە، ئێمە وتومانە لە ئێستادا، ئەگەرنا ریفراندۆم چەكێكی گرنگە لە كاتی خۆیدا بەكاربێت، بۆ رزگاری میلەت، جاران شەڕی چەكدار و خەباتی چەكداری بوو، ئێستا تۆ بە ریفراندۆم جیا دەبیتەوە. بەڵام كاتی نەبوو، ئێمە وتمان زەرەری زۆرە، دواتر قسەكەی ئێمە درەكەوت، حەز ئەكەم رونكردنەوەیەكتان بدەمێ بۆ ئەو كەسانەی كە دەڵێن كوردستان لە 50%ی خاكەكەی دۆڕاندووە، من ئەڵێم ئێوە هەڵەن 100%ی كوردستانی دۆڕاند، چونكە 50%ی كوردستان بەس ناوچە جێناكۆكەكانە، بەڵام گومرگەكان و خاڵە سنورییەكان لەوپەری كوردستانن، فڕۆكەخانەكان لەناو شارەكانی كوردستانن یان حیساباتی زەریبەو فەرمانگەكان لەناو كوردستاندایە كە هەمووی ئێستا سەربە بەغدایە. راستكردنەوەیەك هەیە ئەڵێن 16ی ئۆكتۆبەر، ئەمە ناوێكی هەڵەیە، حەق نیە بەوەی كەركوك بڵێن 16ی ئۆكتۆبەر، هەقە پێی بڵێن 16ی ریفراندۆم، چونكە لە ئەنجامی ریفراندۆمەوە 16ی ئۆكتۆبەر رویداوە. درەو میدیا: ئەو ماوەیەی كە لە پەرلەمان بویت ئەدای پەرلەمان و دەستەی سەرۆكایەتی چۆن دەبینیت ؟ فەرهاد سەنگاوی: ئێمە بەگشتی ئەمانویست شتی زۆر باش بكەین، بەڵام ململانێی حزبی، بەتایبەتی لەسەرەوە كە شۆڕ ئەكرایەوە بۆ خوارەوە، نەی ئەهێڵا كاری پەرلەمان بڕوات، پەرلەمانتارەكان بەشێكی باشیان ئەیانویست كاری باش بكەن، تەنانەت سەرۆكایەتی پەرلەمانیش لەسەرەتاوە ویستی كاری باش بكات، بەڵام رێگرییەكی زۆر، كێشەیەكی زۆر هەبوو، چەند كارێكی گرنگ لە پەرلەمان هەبوو، لەوانە گەڕاندنەوەی دەستور، بۆچی لیژنەی بۆ دروستكراو نەكرا، دەستكاریكردنی پەیرەوی ناوخۆ، بۆچی ئێمە دەستمان پێكردو نەكرا. ئێمە نەمان ئەتوانی كار بكەین لەبەر ئەوەی نەیان ئەهێڵا. درەو میدیا: ئەم خولەی پەرلەمان باشتر بوو لەوەی پێشووتر ؟ فەرهاد سەنگاوی: ئەم خولەی پەرلەمان باشتر بوو لەوەی پێشوو. درەو میدیا: ئێوە لە پەرلەمان بوون، لە پرسی نەوت و بودجە، ئاشتی هەورامی تۆمەتبار دەكرا، پێت وایە ئەو تۆمەتباری یەكەمە یان لە پشت ئەوەوە كەسانی تر هەن ؟ فەرهاد سەنگاوی: من پێم وایە ئاشتی هەورامی پیاوێكی باش نیە، پیاوێكی گەندەڵە، وە دەستی هەیە لە هەموو كێشەكانی نەوتدا، بەڵام پیاو دەبێت قسەیەك بۆ دز بكات، من زۆر پێم سەیرە زۆر باسی ئاشتی هەورامی دەكرێت، چونكە ئەبێ ئێمە لەپێش هەموو شتێك‌دا بزانین ئاشتی هەورامی تەنها مستەشارێكە، نە بڕیار لای ئاشتی هەورامییە نە پارە لای ئاشتی هەورامییە، نە كەس بە قسەی ئاشتی هەورامی ئەكات، بڕیار لای ئاشتی هەورامی نییە، ئەكرێت ئاشتی هەورامی هەموو پلانەكانی بۆ ئەوان داڕشتبێت و جێبەجێیان كردبێت، بۆیە من خۆم قسەم زۆر لەسەر ئاشتی هەورامی نەكرد، چونكە من پێم وایە رەنگە راستەوخۆ بێت یان نا راستەوخۆ، بەمەستبێت یان بێ مەبەست، باسكردنی ئاشتی هەورامی پاراستنی پشتی ئاشتی هەورامییە، لەلای من وا دەخوێنرێتەوە، ئەوە دەربازكردنی پشتی ئاشتی هەورامییە، دێواندنی ئاشتی هەورامی جێگەی پرسیار بوو لەلای من. فەرهاد سەنگاوی: من پێموایە ئێران بە روخان كۆتایی دێت، ئەو رژێمە پیر بووە، گەیشتوەتە تەمەنی كۆتایی، لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لەگەڵ بازاڕی ئازاد لەگەڵ ئازادی تاك لەگەڵ ئازادی مرۆڤ ناگونجێت درەو میدیا: ئەمدواییە كە خولی پەرلەمانی عێراق كۆتایی، زیاتر لە 40 پەرلەمانتار عێراقیان جێهێشت، دەوترێت ئەوانە دۆسیەی گەندەڵییان لەسەر بووە، لە پەرلەمانی كوردستان پەرلەمانتاران لە گەندەڵی نەگلاون ؟ فەرهاد سەنگاوی: لە راستیدا من وەكو بەڵگە یاخود شتێكی دیاریكراو نازانم، بەڵام وەكو شك و گومان خۆم زۆرجار شك و گومانم لا دروستبووە. درەو میدیا: گومانەكانت زیاتر لە چ شتێكە ؟ فەرهاد سەنگاوی: بۆ نمونە بۆچی باسی ئاشتی هەورامی دەكرێت , لەكاتێكدا بڕیار هی ئەو نییە، ئەمە خۆی پرسیاری دروستكردووە لەلای من، یان باسكراوە و ئێوە سەحافەن رەنگە بتوانن بەدواداچونی بۆ بكەن، باسی ئەو شتانەم بیستووە، بەڵام من بەڵگەم نییە قسەی لەسەر بكەم. درەو میدیا: زیاتر لەناوخۆتاندا باستان لەچی دەكرد، واتە دەكرێت پەرلەمانتاران لە چ دۆسیەیەكی گەندەڵییەوە گلابن، یان چ كەیسێك هەبووە لەم خولەدا چاویان لێ داخستبێت ؟ فەرهاد سەنگاوی: نازانم. بەڵام لێرەو لەوێ باسی شت كراوە كە حەزناكەم ناوبەرم یاخود باسی بكەم، باسكراوە فڵان كەس پەیوەندی بە فڵان حزب یان فڵان كەسەوە هەیە، بەڵام وەكو بەڵگە و دیكۆمێنت هیچ شتێكم لەبەردەستدا نییە، بەڵام سەحافە ئەتوانی بەدوای ئەو بابەتانەدا بچێت، بۆ نمونە لەسەر داهاتی خەڵك، بۆ نمونە كابرایەك ئەگەر تۆ موچەی پەرلەمانتارییەكەت هەمووی وەربگریت چەند دەكات، ئێ تۆ كەسوكاریشت دیارە هەیەتی یان نییەتی، ئێ تۆ ئەگەر موڵك و ماڵت هەبێ لە كوێت بووە، هەڵبەتە لە شوێنێكت بووە. درەو میدیا: هیچ پەرلەمانتارێك بەڕوونی باسی ئەوە ناكات موچەكەی چەندە، تۆ پێمان بڵی موچەكەتان چەندە ؟ فەرهاد سەنگاوی: ئێمە ماوەیەك هەشت ملیۆنمان وەردەگرت، بەڵام بیرم نییە چەند مانگ بوو، دوای گۆڕا، من یەكێك لەو شتانەی كە نایزانم پارەیە ؟ درەو میدیا: كە موچەی پەرلەمانتاران پاشەكەوت كرا، موچەی ئێوە بوو بە چەند ؟ فەرهاد سەنگاوی: باش لە بیرم نییە، وابزانم بوو بە چوار ملیۆن، من بۆ ژمارە و رۆژ زۆر خراپم. درەو میدیا: هەستت نەدەكرد جیاوازییەكی زۆر هەیە لەنێوان موچەی فەرمانبەرێك و پەرلەمانتارێك ؟ فەرهاد سەنگاوی: من بەش بەحاڵی خۆم، رەنگە ئەوانی تریش لەمن باشتر بووبن یان لە من زۆرتریان كردبێت، بەڵام من ئەوكاتە كە هەشت ملیۆنەكەم وەردەگرت، سەری مانگ (500) هەزار یان ملیۆنێكیشم قەرز ئەكرد، چونكە ئەوەنەیان داوا لێدەكرین بۆ نمونە وەكو كێشە و نەبونی و نەخۆشی فەقیرو هەژار و قوربەسەر و دەربەدەر، لەگەڵ خەرجی تەلەفۆن و بەنزینی سەیارە، من ئەوكاتەی كە ئەوەنەم وەردەگرت، خۆم قەرزم دەكرد، ئیتر وام لێهاتبوو جاری واهەبوو لە برادەرەكانیشم پارەم وەرئەگرت، بەشی نەدەكردین. درەو میدیا: تۆ یەكێكی لە سیمبولە دیارەكانی شۆڕش، ئەمە بەرهەمی ئەو شۆڕشە بوو ؟ فەرهاد سەنگاوی: ئەو شۆڕشەی كە لە شاخ پێی ئەڵێن شۆڕش، شۆڕش نەبوو، دووهەم ئەگەر هەرچیەك بوو هەموو میلەتەكە تیایدا بەشدار بوو، شەهیدەكان لە پێش هەموو كەسێكدا، پێشمەرگەو كەسوكاری رێكخستنەكان، زیندانییەكان، كەمئەندامەكان، هەموو ئەوانە ئینجا میللەتەكەش بە دێ و بە شارەوە تیایدا بەشداربوو، لەبەر ئەوە دەستكەوت تەنها هی ئەوانە نیە كە بەشداری شۆڕشەكە بوون، هی هەموو میللەتەكەیە. وەكو مەفهومی شۆڕش، من لە نەوەدەكانیشدا وتارێكم نوسی كاك نەوشیروان پێی ناخۆش بوو وتی بۆ ئەڵێی شۆڕشمان نیە، پێم وت كاك نەوشیروان شۆڕش واتا گۆڕانكاری ئیجابی لە ژیانی كۆمەڵگە، لە ئەنجامی ئەو بزوتنەوەیە كۆمەڵگای پێشخستبێ بۆ قۆناغێكی پێشكەوتووتر، كاك نەوشیروان تێگەیشت من بەمەستم چیە، كاك نەوشیروان وتی جا ئێمە چیمان هەیە هەر ئەو چوار تەقە و ئەو چوار شەڕەمان هەیە تۆش بڵێی ئەوە شۆڕش نیە خراپە، ئەو تێگەیشت كە من راستم. بۆیە بە مەفهومی شۆڕش لە ساڵی 1919ەوە لە كوردستانی عێراق هەموو بزوتنەوەكان رەوا بوون، شەهیدەكان بێگەردن، پێشمەرگە دڵسۆزەكان دڵسۆزن، بەڵام وەكو بزوتنەوەی پێی ناوترێت شۆڕش، چونكە هیچ سەركەوتنێكی بەدەست نەهێناوە. درەو میدیا: واتا ئەوەی لە شاخ بوو، شۆڕش نەبوو ؟ فەرهاد سەنگاوی: ئەوەی لە شاخ بوو لە كوردستانی عێراق پێی ناوترێت شۆڕش، چونكە گۆرانكاری ئیجابی لە ژیانی كۆمەڵگاكەدا دروست نەكرد، لەبەر ئەوە پێی ناوترێت شۆڕش، وەكو رەوابوون رەوا بوو، بەڵام بەو جوڵانەوانە ناوترێت شۆڕش، چونكە هیچ سەركەوتنێكی بەدەست نەهێناوە. درەو میدیا: ئێستا كورد حوكمی خۆی دەكات لەم بەشەی كوردستاندا، تۆ ئەمە بە گۆڕانكاری نازانیت ؟ فەرهاد سەنگاوی: نا. ئەوەی ئێستا كورد حوكمی خۆی ئەكات ئێمە پێمان خۆش بووە، راپەڕین و ئەو گۆڕانكاریانە زۆر گەورەتر بكرانایەو ئامانجەكانی خۆی بپێكایە، بەڵام لەبەر ئەوەی كۆمەڵگاكەی گەڕاندوەتەوە بۆ دواوە، لەهەموو بوارێكدا بۆ نمونە كوردایەتی، ئێستا خەڵكیك هەیە گاڵتە بەكوردایەتی دەكات، لە كاتێكدا كوردایەتی بێتاوانە، كوردایەتی مەفهومێكی زۆر جوانە، كوردایەتی بریتییە لە هەموو نرخ و بەها نەتەوەیی و ئینسانییەكان، بریتیە لە زمانەكەت لە جلوبەرگەكەت، كەڵچەرەكەت، لە مێژووەكەت، لە هونەرەكەت، كوردایەتی ئەمانەیە، كوردایەتی بەشێكە لە ئینسانیەت، ئەم كۆمەڵە خەڵكەی پێ ئەوەترێت كورد ئەم پەنجا ملیۆن كەسە ئینسانن، تۆ ئەم پەنجا ملیۆن كەسەت رزگاركرد واتا تۆ پەنجا ملیۆن ئینسانت رزگاركردووە، گەیشتوەتە ئامانجەكانی خۆی، ئەوە هەڵەیە كە هەندێك خەڵكی پێیان وابێت كوردایەتی خراپە. درەو میدیا: كەواتە بۆچی خەڵك لە كوردایەتی بێزراو بووە ؟ فەرهاد سەنگاوی: كۆمەڵە خەڵكیك بە هەڵە پێیان وایە، كوردایەتی بریتییە لەوەی ئەم حزبانە كردویانە، بۆیە خەڵكی لە كوردایەتیش بێزار ئەبێت، وتەیەكی مەشهوری ماركس هەیە ئەڵێت رۆژێك دێت سۆسیالیستی ناشرین ئەبێ لەبەرچاوی خەڵك، چونكە كۆمەڵە خەڵكێك بەخۆیان ئەڵێن سۆسیالیست، كە ئەوانە سۆسیالیست نین، بەهۆی ئەوەوە سۆسیالیست لای خەڵكی ناشرین ئەبێ. درەو میدیا: واتا ئەم حزبانەی ئێمە كوردایەتی ناكەن؟ فەرهاد سەنگاوی: نەخێر. ئەم حزبانە شتی شەخسی و تایبەتی خۆیانیان كردووە، ئەگەر كوردایەتیان بكردایە خێرە 70 بۆ 80 ساڵ ئەچێ كوردیان سەرنەخستووە، لەبەرئەوەی خەڵك با لە كوردایەتی بێزار نەبێت، خەڵك بابەها نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی خۆی خۆش بوێت، كوردایەتی بریتی نییە لەوەی تۆ بەهۆی خراپی دوو سێ حزبەوە رقت لە كوردایەتی بێت و پێت وابێت خەتای كوردایەتییە یان كوردایەتی غەڵەتە، كوردایەتی بریتیە لە پێویستییە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی ئەم كۆمەڵە خەڵكە كە لەسەر ئەم زەویە ئەژین، هەتا ئەگاتە ئامانجەكانی خۆی كوردایەتی پیرۆزە، كە كوردایەتی ئامانجەكانی خۆی پێكا دوای ئەوە كوردایەتی پێویست ناكات. درەو میدیا: تێڕوانینت بۆ گۆڕانكارییە نێودەوڵەتییەكان چۆنە ؟ بەتایبەتی سیاسەتی نوێی ئەمریكا بەرامبەر بە ئێران ؟ فەرهاد سەنگاوی: من ئێستا یەكێك لەو شتانەی كە پێی خەمبارم گۆڕانكاری ناوخۆ زۆر زەحمەتە، چونكە كۆمەڵگەكەمان تێك و پێك شكاوە، تۆ بۆ ئەوەی نەتەوە و نیشتیمانەكەت رزگار بكەی پێویستت بە ئینسانە، ئەگەر ئینسانەكان تێك و پێك شكابوون خۆی ناچیت ئینسان لە وڵاتێكی ترەوە بهێنێت خەباتی پێ بكەیت، لەبەر ئەوە پرۆسەی یەكەم ئینسانسازییە، ئێمە لە وڵاتەكەمان حزبەكان ئینسانەكان دروستكەنەوە، ئەمە گۆڕانكاری ناوخۆیە، من لەم قۆناغەدا زۆر ئومێدم بەم گۆڕانكارییە نییە، ئەوەی كە دڵم پێی خۆشە گۆڕانكاری دەرەكییە، لەبەر چی. ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە كۆنیش وتومە كە ناوچەی نەوت و ئیسرائیلە، گۆڕانكاری لەم ناوچەیە وا شكێندراوە وا شێوێندراوە هەروا ئاسان نییە، سێ چوار ساڵیش دەبێ لە فەیسبوكەكەم نوسیومە گۆڕانكاری گەورە لە ناوچەكە دەستپێدەكات، ئەویش ئەوەیە من پێوابوو وە واشە، من زوو پێموابووە كە ئەمریكا كێشەی كۆریای سەروو بە دانوستان و ئاشتی چارەسەر دەكات، كێشەی ئێرانیش بە روخاندن و تەفروتوناكردن چارەسەر دەكات، ئەوە لێكدانەوەی كۆنمە و نوسیویشمە، وەهاش دەرچوو، ئەوە كۆریا خۆتان ئەزانن دانوستان دەكرێت، ئێرانیش ئەبینن خۆپیشاندان و باری ئابوری وردە وردە تێكچووە، ئێران ئەگەر ئەوەندی تر تێكبچێت وێران ئەبێت و نامێنێ، بەڕای من گۆڕانكاری لە ئێران لەڕووی خۆپیشاندان و برسێتی و گەمارۆوە دەستپێدەكات، ئەگەر پێویستیش بكات رەنگە هەندێ هێزی عەسكەری لە چەند شوێنێكدا یان لە چەند قۆناغێكدا بەكاربهێنرێت. درەو میدیا: واتە پێتوایە ئێران دەروخێت ؟ فەرهاد سەنگاوی: من پێموایە ئێران بە روخان كۆتایی دێت، ئەو رژێمە پیر بووە، گەیشتوەتە تەمەنی كۆتایی، لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لەگەڵ بازاڕی ئازاد لەگەڵ ئازادی تاك لەگەڵ ئازادی مرۆڤ ناگونجێت، نەك لەبەر خاتری كەس، لەبەرئەوەی لەگەڵ ئەو بازاڕانە ناگونجێت، بۆیە سیستمی جیهانی پێویستی بەوەیە گۆڕانكاری لەم وڵاتانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەویستی خۆی نەك بە ویستی ئێمە دروست ببێت، ئەگەر ئەبینی ئێستا 100 دۆلار گەیشتوەتە نزیكەی ملیۆنێك تمەن، ئینجا باشە خۆ تۆزێكی ماوە ئەو وڵاتە كاول ببێت و بەسەریەكدا بڕوخێت، ئەگەر ئەبینی ئێران هەفتەی رابردوو هەڕەشەی كرد و وتی ئەگەر نەهێڵن ئێمە نەوت بفرۆشین ئێمەش ناهێڵین كەس نەوت بفرۆشێت و گەروی هورمز دائەخەین، ئێستا قسەیەكی تازەیان هەیە، ئەڵێن ئەگەر نەهێڵن نەوت بفرۆشین ئەچین نەوت بە كۆمپانیا ئەهلی و ناوخۆییەكان دەفرۆشین، ئەبێت خەڵكی كوردستان لەوە تێبگەین كە ئەم وڵاتانەی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدان ئەوەندە عەیب و عاری نەتەوەیی و دینی و مەزهەبی و تەبەقی و شار و دێیان تێدایە ناكۆكییەكان ئەوەندە زۆرن، هەر دەوڵەتێك بیەوێت بە ئاسانی بە سلفێك هەڵیدەوەشێنێت، ئێمە نابێ بترسین بڵێین ئەگەر ئێران و ئەمریكا ببێت بە شەڕیان دنیا كاول دەبێت، نەخێر ئەمریكا بیەوێت ئێران یان توركیا بڕوخێنێت كارێكی ئاسانە. درەو میدیا: پارتە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەو ئاستەدان گۆڕانكارییەكانی داهاتووی ئێران لە بەرژەوەندی كورد بشكێننەوە، جەماوەری كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان ئەزمونی باشوریان بینیوە، ئەمە نائومێدیان ناكات ؟ فەرهاد سەنگاوی: من خۆم نائومێدم، پرسیارەكە لە جێی خۆیدایە، من شەش ساڵ دەبێت دوو سیدیم بڵاوكردوەتەوە لەسەر پێویستی یەكگرتنی حزب و رێكخراوەكانی كوردستان، تەنانەت پێم وتن حكومەتی مەنفاش دروستبكەن، ئەگەر ئێستا پێش ئەم روداوانە دیموكرات و كۆمەڵە و پەژاك یەكنەگرن، روداوەكان روبدات بەبێ یەكگرتنەوە بچنەوە كارەسات رودەدات، وەكو لە سیدییەكاندا دەڵێم كە چونەوە كۆڵانێك ناودەنێن كۆڵانی كۆمەڵە و یەكێكی تر ناودەنێن كۆڵانی دیموكرات، ئەزمونە ناشیرینەكەی ئێرە بەخراپترین شێوە دروست دەبێ، بەڵێ ئەوان تائێستاش یەكیان نەگرتووە، تائێستا لەسەر وشە ناكۆكن، من بە برادەرانی دیموكراتم وت ئێوە لەسەر گۆڕینی ناو رێكناكەون، وتم باشە ئێوە كە چونەوە هەزار كەستان لە یەكتری كوشت ئێمە بۆ مێژوو ئەنوسین ئەم هەزار كەسە لەسەر ناوێك كوژران، بەداخەوە ئەوە جێگای خەمە، ئێستا خەریكە دەلاقەیەكی ئازادی لەو پارچەیە دەستپێدەكات، هیودارم ئەزمونە ناشیرینەكەی ئێرە و هەڵە كوشندە گەورەكانی ئێرەو پارە كۆكردنەوەكەی ئێرە نەبەنەوە بۆ ئەوێ.
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا مانگی شوباتی ئه‌م ساڵ له درێژه‌ی سزاكانی دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلول و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاته فیدڕاڵییه‌كانی حكومه‌تی عێراق، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی عێراق به بڕیارێك نزیكه‌ی 50 مه‌رزی لاوه‌كی له سنووری ئیداری پارێزگای سلێمانی له راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان داخست. (دره‌و میدیا) بۆ ده‌ستخستنی زانیاری له‌باره‌ی هێزی كار و سه‌رچاوه‌ی داهاتی مه‌رزه‌كان و هه‌وڵه‌كانی به فه‌رمی ناساندنیان، گفتۆگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڕه‌حمان عه‌لی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان و لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر. دره‌و میدیا: نه‌خشه‌ی دابه‌شبوونی ده‌روازه سنوورییه‌كان چۆنن و تاچه‌ند پابه‌ندبوون به بڕیاری داخستنیان هه‌بووه؟ عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی: چوار ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیمان هه‌یه كه هاوسنوورن له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران.، سێ ده‌روازه‌یان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ توركیایه و بریتین له مه‌رزه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و باشماخ و په‌روێزخان له‌گه‌ڵ ئێران و ئیبراهیم خه‌لیل له‌گه‌ڵ توركیا. جگه له مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه كاڵا و شمه‌كی لێوه هاورده و هه‌نارده ئه‌كرێت پێنج مه‌رزی دیكه‌مان هه‌یه له نێوان نێوده‌وڵه‌تی و لاوه‌كین، واتا فه‌رمین و كاڵا و شمه‌كیان لێوه هاورده و هه‌نارده ئه‌كرێت، ئه‌وانیش مه‌رزه‌كانی سه‌یران به‌ن له پێنجوێن، كێلێ له قه‌ڵادزی، سه‌رته‌ك له گه‌رمیان، شوشمێ له هه‌ورامان، سه‌ردێر له زاخۆ. جگه له مانه ئێمه كۆمه‌ڵێك مه‌رزی لاوه‌كیمان هه‌یه كه ژماره‌یان زیاتر له 40 مه‌رزه، ئه‌م مه‌رزانه به شێوازی قاچاغ كاڵا و شمه‌كی لێوه ئه‌هێندرێت و هه‌نارده و هاورده ئه‌كرێت بۆ وڵاته‌كانی ده‌وروبه‌ر به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران. ئه‌م مه‌رزانه له 26ی ئه‌یلول، رۆژێك دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به فه‌رمی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه ده‌روازه لاوه‌كییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داخران. به‌ڵام هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ئلتیزامیان نه‌كرد به‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عێراقی هه‌تا مانگی شوبات، له كۆتایی مانگی شوبات به فه‌رمی حكومه‌تی عێراق برووسكه‌ی كرد بۆ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور كه پێویسته به زووترین كات له ماوه‌ی 48 كاتژمێر هه‌موو ئه‌و ده‌روازه لاوه‌كیانه دابخرێن. بۆیه پاسه‌وانانی سنوور راسته‌وخۆ بڕیاره‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد و مه‌رزه لاوه‌كییه‌كان داخران. دره‌و میدیا: كاریگه‌ری داخستنی ئه‌م مه‌رزه لاوه‌كیانه له‌سه‌ر هێزی كار و ریژه‌ی بێ كاری چه‌ند بووه؟ عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی: داخستنی ئه‌م مه‌رزه لاوه‌كیانه بۆته هۆكارێكی به‌هێز بۆ زۆربوونی رێژه‌ی بێ كاری، ئه‌توانم بڵێم 40 بۆ 50 هه‌زار هاوڵاتی به شێوازێكی گشتی بێ كار بوون له كاری مه‌رزه‌كان له‌و هاووڵاتیانه‌ی كاری حه‌مباڵی و شوفێری و چایخانه و خواردنگه‌یان هه‌یه. بۆ نموونه له شوێنێكی وه‌ك قه‌زای پێنجوێن كه نزیكه‌ی 150 كیلۆمه‌تر هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران نزیكه‌ی 9 مه‌رزی لاوه‌كی تیا بووه، له‌و ژماره‌ی مه‌رزانه 2500 بۆ 3000 هاووڵاتی له‌و سنووره پێوه‌ی سه‌رقاڵ بووه، به‌هۆی داخستنیشیانه‌وه ئه‌و هاووڵاتیانه بێ كاربوون. عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی :40 بۆ 50 هه‌زار هاوڵاتی به شێوازێكی گشتی بێ كاربوون له مه‌رزه‌كان دره‌و میدیا: له رووی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌وه داخستنی مه‌رزه‌كان چه‌ند كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بوودجه‌ی هه‌رێم هه‌بووه؟ عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی: له‌و كاته‌ی مه‌رزه‌كان داخراون زه‌ره‌رێكی گه‌وره به‌ر داهاتی هه‌رێم كه‌وتووه و داهاتی هه‌رێم كه‌می كردووه. بۆ نموونه مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ داهاتی له مانگی یه‌ك و دوو 35 بۆ 36 ملیار دینار بووه، به‌ڵام له مانگی سێ و چوار كه مه‌رزه لاوه‌كییه‌كان داخراون داهاته‌كان دابه‌زیونه‌ته خواره‌وه بۆ 20 ملیار دینار. هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی له ده‌ره‌وه دێنه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكیان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه خاكی ئێران، كه دێته هه‌رێمی كوردستان له ده‌روازه‌ی باشماخ گومرگ ئه‌كرێن به رێژه‌ی 5% تا 25% كه دێت له سلێمانیش به فه‌رمی له 1بۆ3% گومرگ ئه‌كرێت، دیسانه‌وه جارێكی تر به‌شێك له‌م كاڵا و شمه‌كانه له رێی ده‌روازه لاوه‌كییه‌كانه‌وه به كۆڵبه‌ر و ئاژه‌ڵ ئه‌م كاڵا و شمه‌كانه ئه‌چنه‌وه دیوی ئێران، ئه‌مه ئێستا وه‌ستاوه. ئه‌توانین بڵێن داخستنی ئه‌و ده‌روازه لاوه‌كیانه ته‌نیا له مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو باشماخ ئه‌وه ده‌ر ئه‌خات له ماوه‌ی دوو مانگ داهاتی هه‌رێم 30 ملیار دینار كه‌می كردووه. عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی: ته‌نیا له مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو باشماخ له ماوه‌ی دوو مانگ داهاتی هه‌رێم 30 ملیار دینار كه‌می كردووه دره‌وه میدیا: داخستنی مه‌رزه لاوه‌كییه‌كان چه‌ند كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شمه‌ك هه‌یه، كه له رێگای باجه‌وه زیاد ده‌بێت؟ عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی: كاریگه‌ری زۆری هه‌یه، به تایبه‌ت له مانگی ره‌مه‌زان كاریگه‌ری زۆرتر بوو، چونكه پێداویستییه‌كان زیاتر بوون و باج و رسومات له مه‌رزه‌كانه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت به‌مه‌ش نرخ به‌رزتر ئه‌بێته‌وه. به‌ڵام مه‌رزه لاوه‌كییه‌كان نه‌ك ئێستا، به پێچه‌وانه‌وه له‌و كاته‌ی كه به فه‌رمی ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داخران ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رزه لاوه‌كیانه نه‌بوونایه و كاڵا و شمه‌ك له‌وێوه نه‌هاتایه‌ته هه‌رێم نرخی شمه‌ك له‌و چه‌ند مانگه‌ی داخستنی ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رز ده‌بوونه‌وه و گرانی له هه‌رێم سه‌ری هه‌ڵده‌دا. دره‌و میدیا: چ هه‌نگاوێكی نوێ له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراق هه‌یه بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ مه‌رزه لاوه‌كییه‌كان و مه‌رزه نیمچه فه‌رمییه‌كان؟ عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی: ئه‌و مه‌رزه لاوه‌كیانه‌ی له نێوان نێوده‌وڵه‌تی و لاوه‌كی دان، ئه‌مانه ده‌سته‌یه‌ك یاخود لیژنه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی حكومه‌تی عێراقییه‌وه هاتبوو و سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و ده‌روازانه‌یان كردووه، وه‌كو سه‌یران به‌ن و كێلێ و سه‌رته‌ك و شوشمێ و سه‌ردێر. لیژنه‌كان راپۆرتی ته‌واوی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رزانه نووسیوه كه تاچه‌ند شیاون بۆئه‌وه‌ی بكرێن به مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی و راپۆرتیان داوه‌ته حه‌یده‌ر عه‌بادی، بۆیه مه‌رزی پشته كرایه‌وه. پێشتریش پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی به‌غدادی كردووه و یه‌كێك له بابه‌ته‌كان كه قسه‌ی له‌سه‌ر كردووه كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رزه لاوه‌كیانه بووه. بڕیاردراوه 7 له‌و مه‌رزه لاوه‌كیانه‌ی كه له سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌ن بكرێنه‌وه بۆئه‌وه‌ی وه‌كو پێش پرۆسه‌ی ریفراندۆم كه هه‌بووه و خه‌ڵك كاریان تیادا كردووه به‌رده‌وامبن. عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی: مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ داهاتی له مانگی یه‌ك و دوو 35 بۆ 36 ملیار دینار بووه، به‌ڵام له مانگی سێ و چوار كه مه‌رزه لاوه‌كییه‌كان داخراون داهاته‌كان دابه‌زیونه‌ته خواره‌وه بۆ 20 ملیار دینار دره‌و میدیا: رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به داخستنی ئه‌م مه‌رزانه چ زیانێكی به‌رده‌كه‌وێ؟ عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی: له داخستنی ئه‌م ده‌روازانه جگه له زۆربوونی رێژه‌ی بێ كاری له هه‌رێمی كوردستان، له دیوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ویش ناڕه‌زایی ئیجگار گه‌وره‌ی دروست كردووه و به‌و هۆكاره ناڕه‌زایی و مانگرتن گیراوه‌ته به‌ر، بۆیه ئێرانیش له‌وه تێگه‌یشتووه زیانه‌كانی داخستنی ئه‌و مه‌رزانه چین و ئه‌ویش له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردن دایه.
گفتوگۆی رۆژنامەوانی: درەو میدیا عەبدوڵای كوێخا موبارەك ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان نائومێدی خۆی لە ئەنجامی ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار دەردەبڕێت و نایشارێتەوە كە ئێستا " هیچ ئومێدێكی بە ئەنجامەكانی نەماوە" و "چۆن لەسەرەتاوە تەزویرەكە كراوە و بۆیان رێكخستووە لەسەر ئاستی حكومەتی عێراقی و رەنگە ئێران و ئەوانەشی تیابووبێت، پێم وایە ئێستاش بۆیان چارەسەر دەكەن و ناهێڵن ئاشكرا بێت" عەبدوڵای كوێخا موبارەك گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ " درەو میدیا" راشكاوانە باس لە كێشەكانی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و دەڵێت" برادەرێك هەیە كە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندایە و خۆشمان ویستووە و كردومانە بە رەقەمێكی گەورە گەنج و رۆشنبیریشە، هەوڵی ئەو مامۆستایەی كوڕەكان ئەوەیە كە هەرچۆنێك بێت ئەو سەركردانەی ناو بزوتنەوەی گۆڕان و ئەوانەی لەگەڵ كاك نەوشیروان بزوتنەوەی گۆڕانیان دروست كردووە، بە پاڵپشتی هەندێك هاوڕێی گەنج ئەو سەركردانە لەناو بزوتنەوەی گۆڕان وەدەربنێت و تموحی ئەوەی هەیە ببێت بەرەقەمی یەكەم لەناو بزوتنەوەكەدا و مامۆستایایەكی تریان هەیە بەڵام بەراستی ئەم مامۆستایە لەسەر بنەمای عەقڵێكی كۆن و پیلانگێڕی و ماڵداری ئیش بۆ ئەو كوڕانە ئەكات" عەبدوڵای كوێخا موبارەك نایشارێتەوە كە چەند شوێنێكی گرنگ هەیە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا لەژێر دەسەڵاتی جڤاتی نیشتمانیدا نیە" میدیای گۆڕان ، دارایی گۆڕان، پەیوەندیە دیپلۆماسیەكانی گۆڕان ، ئەو سێ شوێنە قبوڵیان نیە و لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا نیە" سەبارەت بەو قسانەی لەسەر كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا دەكرێن، عەبدوڵای كوێخا موبارەك دەڵێت" بەڕوون و ئاشكرا ئەمەوێت بڵێم كوڕەكانی كاك نەوشیروان كە ئێستا قسەیان لەسەر دەكرێت لە میدیا كانەوە، خۆیان باشن و لە هیچ شتێك نەگلاون خاڵی رەشیان لەسەر نیە بەڵام مامۆستای خراپیان هەیە" ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەشپرسێت" خێرە ئێمە یان هەر هەڵسوڕاوێكی دیكەی گۆڕان لە شەڕ و هەڕەشەكانی سەر گۆڕاندا خاوەنی گۆڕان بین ، بەڵام لەدارایی و سەروەتەكەی خاوەنی نەبین " ئەمەش دەقی گفتوگۆكەی " درەو میدیایە" لەگەڵ عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان: درەو میدیا: هیچ ئومێدێكتان ماوە بە ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان كە پێشتر ئومێدی زۆرتان پێی هەبووە؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: نەخێر ، پێشتر ئومێدمان هەبووە، لەبەر ئەوەی ئێمە لە پارێزگای سلێمانی سەدو قسور باركۆدی دووبارە هەبووە، ئێمە گەشبین بووین, بەڵام كاتێك دادگای فیدراڵی بڕیارەكەی دەركرد هەر ئەو رۆژە دەنگی ئاوارە و تایبەت پێنەوپەڕۆ كرا، تەزویرە زۆرەكە لەوێدا بوو هەر لەو كاتەشدا كە وترا تەنها ئەو سندوقانە دەژمێردرێنەوە كە سكاڵایان لەسەرە, بەڵام ئێمە سكاڵامان لەسەر ئەوە بوو كە لە هەموو وێستگەیەك باركۆدی دووبارەیان هەیە، ئەوە نائومێدیكردین، بۆیە ئەو كاتیش وتم ئەمە تەنها خۆ هەڵخەڵاتاندنەو هیچ سودێكی نیە و من قەناعەتم نیە هیچ گۆڕانكارییەكی گەورە ببێت، چۆن لە سەرەتاوە تەزویرەكە كراوە و بۆیان رێكخستووە لەسەر ئاستی حكومەتی عێراقی و رەنگە ئێران و ئەوانەشی تیابووبێت، پێم وایە ئێستاش بۆیان چارەسەردەكەن ناهێڵن ئاشكرابێت. درەو میدیا: ئێوە هەڵوێستی چیتان دەبێت ئەگەر هیچ گۆڕانكارییەك نەبوو لە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: ئەگەر توانا‌مان هەبێت نابێت بێدەنگ بین، هەڵوێستیش رەنگە قورس بێت لە كاتێكدا پلانەكە لە ئاستێكی نێودەوڵەتی بێت، بەڵام بێدەنگیش نابین. درەو میدیا: لەدوای 12ی ئایار و هێرش بۆسەر گردی زەرگەتە پەیوەندیەكانتان لەگەڵ یەكێتی پچڕاندووە، هەربەردەوام ئەبن، یان هەوڵی ئاساییكردنەوەی دەدەن؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: وەك بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندییەكانمان هەڵپەساردووە و پچڕاندووە و بەڵام هەندێك پەیوەندی هەر دەمێنێت لەسەر ئاستی تاك چونكە سەركردەكانی یەكێتی و گۆڕان پەیوەندیەكی مێژوویان هەبووە لە شاخ و لە شار، ئاساییە هەندێك پەیوەندی هەر دەمێنێت، بەڵام لەسەر ئاستی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندیەكانمان پچڕاوە، مەسەلە ئەوەش نیە كە ئێمە بیانوو بۆ یەكێتی دێنێنەوە تەنها ئەوەیە ئێمە دەڵێین ئەوەی ئێوە كردتان كارێكی ناڕەوا و نایاسایی و بێرێزی بوو بەرامبەر بە گۆڕان دەبێت یەكێتی ئامادەبن بچنە بەردەم دادگا و داوای لێبوردن بكەن بەڵام تا ئێستا یەكێتی ئەو هەنگاوەی نەناوە، بۆیە ئێمە سوردەبین لەسەر هەڵوێستی خۆمان. عەبدوڵا كوێخا موبارەك: بەروون و ئاشكرا ئەمەوێت بڵێم كوڕەكانی كاك نەوشیروان كە ئێستا قسەیان لەسەر دەكرێت لە میدیا كانەوە، خۆیان باشن و لە هیچ شتێك نەگلاون خاڵی رەشیان لەسەر نیە بەڵام مامۆستای خراپیان هەیە. درەو میدیا: یەكێتی نەك داوای لێبوردن ناكات تەنانەت وتویانە پێویستە یارمەتیە داراییەكانی گۆڕانیش ببڕدرێت؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: ئێمە یارمەتی داراییمان لە یەكێتیەوە نیە, ئەو تۆمەتە بڵاودەبێتەوە، جگە لەو كاتەی كە رێككەوتنی نێوان گۆڕان و یەكێتی كرا كە ئەو كات رەوانشاد كاك نەوشیروان ، تەنانەت لەو كاتەدا دەنگۆكە بەو شێوەیە بوو كە ئێمە ئەم دوو لایەنە ببینەوە بەیەك، بۆیە لەو كاتەدا شتێك وەك هاوكاری و هەدیەیەك وەرگیرا، بەڵام هیچ هاوكاریەك لە یەكێتیەوە نیە و ئەوە تەنها دەنگۆیە، ئەوان چی‌یان توانی بێت كردوویانە بەرامبەرمان. درەو میدیا: واتا تەنها لە كاتی رێككەوتنەكەی نێوان یەكێتی و گۆڕان ئەو هاوكاریە كراوە و ئێستا ناكرێت؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: نا بەهیچ شێوەیەك ئەو كاتەش كاك نەوشیروان خۆی مابوو، ئەگەر هەڵە نەبم 500 ملیۆن دینار وەكو هەدیەیەك دراوە بە بزوتنەوەی گۆڕان، تەنانەت ئەو كاتیش بەشێك لە گۆڕان وتویانە با رەتی بكەینەوە، بەڵام بەشێكیان وتویانە بۆ ئەوەی تەشەنوج دروست نەكات پێویستە وەری بگرین چونكە ئێمە تا ئاستی یەكگرتنەوە رێككەوتنەكەمان كردووە. عەبدوڵا كوێخا موبارەك: دوو كەس كە مامۆستای كوڕەكانن، یەكیان بە عەقڵی ماڵداری و میراتگیری مامەڵە دەكات كە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا ناگونجێت، ئەوی تریان كە گەنجە و رۆشنبیرە بە تموحی ئەوە سیاسەت دەكات و ئەو كوڕانە هەڵدەخەڵەتێنێ، كە خۆی ببێت بەڕەقەم، ئەگەر ئەم سەركردانەی لەناو گۆڕاندان بمێنن ئەو نابێت بەرەقەم. درەو میدیا: واتا ئەو هاوكارییە یەكجار بووە مانگانە نەبووە؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: نا بەهیچ شێوەیەك. درەو میدیا: لەگەڵ پارتیدا پەیوەندیتان چۆنە ئێستا هیچ پەیوەندیەكتان هەیە؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: ئەگەر راستگۆ بم لەگەڵتا نەخێر لەگەڵ پارتی و یەكێتی هیچ پەیوەندییەكمان نییە، هەرچەندە من وەك خۆم قەناعەتم وایە ئەگەر دوو لایەن تا ئاستی شەڕیش لە نێوانیاندا هەبێت دەبێت وەفد و گفتوگۆ هەبێت لە نێوانیاندا، بەلایەنی باش یان خراپ ناكرێت گفتوگۆ بپچڕێنرێت، بەڵام ئێمە هەموو شتێكمان پچڕاندووە لەگەڵ یەكدی. درەو میدیا: دەنگۆی دروستكردنی هێز لەناو بزوتنەوەی گۆڕان هەبووە ئێوە هەڵوێستان چیە؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: من ئەو كاتیش هەڵوێستم وابووە كە نەك هێزی چەكدار بەرەسمی وەك هێزەكانی 70 ی یەكێتی و 80 ی پارتی دروست بكرێت، بەڵام رەئی خۆم وابووە كە ئەو هەڵسوڕاوو لایەنگرانەی گۆڕان كە چەكیان هەیە وەكو هێزی خۆبەخش رێكبخرێنەوە، نەك چەكی قورس و ئەسڵەحەیان هەبێت، بەڵكو لیستیان هەبێت و ئاگاداربن و پەیوەندی پتەویان هەبێت بۆ هەر حاڵەتێكی زەرور، هەرچەندە من هەنگاوێكیشم بۆ ئەوە ناوە, بەڵام ئەمە هیچ رەسمیاتێكی نیە لەبەرئەوەی ئێمە، چونكە ئێمە ئەگەر بمانەوێ هێز دروست بكەین یەكەم هەنگاو دەبێت كۆنگرە ببەستین، لەبەرئەوەی لەدەستوری ناوخۆی گۆڕاندا ئێمە لایەنێكی مەدەنی بێ چەكین دەبێت ئەو خاڵە چاكبكەین. عەبدوڵا كوێخا موبارەك: ئێمە وەكو جڤاتی نیشتمانی و خانەی راپەڕاندن، میدیای گۆڕان ، دارایی گۆڕان، پەیوەندیە دیپلۆماسیەكانی گۆڕان لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا نیە، ئەو سێ شوێنە قبوڵیان نیە لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا بن درەو میدیا: ئێستا دۆخی بزوتنەوەی گۆڕان چۆنە، كاری لەپێشینەتان چی دەبێت؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: ئێمە ئێستا دەمانەوێت خۆمان رێكبخەینەوە ئینجا هەنگاوی تر بنێین، كێشەشمان هەیە.. درەو میدیا: كێشەكانتان چۆنن؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: ئەوەی بڵاودەكرێتەوە زۆرینەی ناڕاستە، ئەمەوێت ئەوەش بڵێن من لە هیچ بەرەیەكی ململانێدا نیم لەناو گۆڕاندا، كێشەكانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان كە پێشتریش لەسەردەمی كاك نەوشیرواندا راستگۆیانە وتوومە كێشەكان بەم شێوەیەیە: ئێمە وەكو جڤاتی نیشتمانی و خانەی راپەڕاندن، چەند شوێنێكی گرنگ هەیە لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا نیە، میدیای گۆڕان ، دارایی گۆڕان، پەیوەندیە دیپلۆماسیەكانی گۆڕان لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا نیە، ئەو سێ شوێنە قبوڵیان نیە لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا بن، دەڵێن خانەی راپەڕاندن سستە بەڵێ سستە بەڵام سستكراوە و لە هەندێك شوێندا دەسەڵاتیان نیە، ناشیانەوێت ئەو راستیە بڵێن، ئەوەیان پێ قبوڵە كە خەڵكی پێیان دەڵێت، بەڵام خانەی راپەڕاندن ئاسانە بەنوسراویش پێم داون و لە جڤاتیش باسمكردووە كە دەكرێت دوو كەسی گەنج بێت كەسێكی ئافرەت بێت و سێ كەسی خەڵكی تێكۆشەرو بە ئەزمونەكە بێت، سەبارەت بە رێكخەری گشتیش بزوتنەوەی گۆڕان بە شێوەیەك دارێژراوە كە رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن هیچ دەسەڵاتێكیان نیە، رێكخەری گشتی كە ئێستا ئەو هەموو دەنگە دەنگەی لەسەرە ئەمەوێت ئەوە بەبیر بێنمەوە كە كاك نەوشیروان خۆشی مابوو دوو جار خەریك بوو هێرش بكرێتە سەر گردەكە كاك نەوشیروان خۆی مابوو لە حكومەت و پەرەلەمان دەركراین، كاك نەوشیروان خۆی مابوو كە تەزویری زەبەلاحمان لێكرا، هەر خۆشی مابوو ئێمە نەمانتوانی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر دابنێین، ئەوانە ئێستا‌و كاتی خۆشی هەروابوون، ئەمە پەیوەندی بە رێكخەرو ناوخۆمانەوە نیە پەیوەندی بە بەرامبەرەكەوە هەیە. سەبارەت بەو شوێنانەی كە بەدەست خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیەوە نیە، كۆمپانیای وشە بزوتنەوەی گۆڕان دەباتەرێوە, كاتی خۆی كاك نەوشیروان، بزوتنەوەی گۆڕانی دامەزراند ئێمە ئەو پرسیارەمان لێكردووە، بەرێز كاك نەوشیروان تۆ بزوتنەوەی گۆڕان چۆن ئەبەیت بەڕێوە كە ئێمە ئەكەوینە دوات، وتویەتی بەم كۆمپانیای وشەیە، ئێستا دوای نەمانی خۆی كۆمپانیای وشە دارایی بزوتنەوەی گۆڕانە، ئەم داراییە بەراستیەكەی با ئێمە راستگۆ بین، رون نیە چەندی دەستدەكەوێت، وە چەندیی دەدات بە گۆڕان تەنانەت میدیا بەناوی بزوتنەوەی گۆڕانەوەیە پارەكەی لەلایەن ژووری كارگێڕی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆی خەرج ناكرێت و لەلایەكی ترەوە بۆی خەرج دەكرێت، بەڕاستی ئەمە ناكرێت، ئەمە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا یەك ناگرێتەوە و گۆڕان دەبێت بە سیستەم بڕواتبەرێوە. عەبدوڵای كوێخا موبارەك: قەناعەتم نیە هیچ گۆڕانكارییەكی گەورە ببێت لە ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەكان، چۆن لە سەرەتاوە تەزویرەكە كراوە و بۆیان رێكخستووە، ئێستاش بۆیان چارەسەردەكەن ناهێڵن ئاشكرابێت. درەو میدیا: دەوترێت جڤاتی نیشتمانی گەورەترین دەسەڵاتە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا، بۆچی ئەم كێشانە یەكلاناكاتەوە؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: لە راستیدا ئێمە لەیەك شت‌دا دەسەڵاتمان نیە ئەویش ئەجێندای كۆبوونەوەكانە كە ئەجێندای كۆبوونەوەكان بەدەست ئێمە نیە، ئەگەر هەموو ئەندامانی جڤاتیش لەسەر ئەجێندایەك قسەیان هەبێت، ئەمەش رەنگە خەلەل بێت، رەنگە پێویست بێت كە لەم چەند رۆژەدا كۆببینەوە بۆ ئەوەی بپرسین دارایی گۆڕان لەكوێیە؟ بەڵام ئەم ئەجێندایە لای ئێمە نیە كەلات نەبوو چی دەكەیت؟ درەو میدیا: دانانی ئەجێندای كۆبونەوەكانی جڤات لای كێیە؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: ئەوە دەبێت ئەو پرسیارە لە سكرتێری جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بكەیت، ئەو لەگەڵ چەند برادەرێكی تردا ئەجێندا دادەنێن ئەوان ئەزانن، زۆربابەت هەبووە پێویست بووە كۆبونەوەی لەسەر بكەین بەڵام كاتێك ئێمە بۆمان نەخرێتە ئەجێندای كۆبونەوەوە لە كوێ كۆبونەوە بكەین و چی بكەین، ئەمە كێشەی ئێمەیە. درەو میدیا: دارایی و میدیا وپەیوەندی دیپلۆماسی لای جڤات نەبێت، ئەمە دەوڵەت نیە لەناو دەوڵەتدا؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: بەروون و ئاشكرا ئەمەوێت بڵێم كوڕەكانی كاك نەوشیروان كە ئێستا قسەیان لەسەر دەكرێت لە میدیا كانەوە، خۆیان باشن و لە هیچ شتێك نەگلاون خاڵی رەشیان لەسەر نیە بەڵام مامۆستای خراپیان هەیە. درەو میدیا: ئەو مامۆستایانە هەر لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا نین؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: بەڵی هەر لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندان و رەنگە بۆ بڵاوكردنەوە شیاو نەبێت ئەگەرنا ناوەكانیشیان دەڵێم , بەڵام برادەرێك هەیە كە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندایە و خۆشمان ویستووە و كردومانە بە رەقەمێكی گەورە, گەنج و رۆشنبیریشە، هەوڵی ئەو مامۆستایەی كوڕەكان ئەوەیە كە هەرچۆنێك بێت ئەو سەركردانەی ناو بزوتنەوەی گۆڕان و ئەوانەی لەگەڵ كاك نەوشیروان گۆڕانیان دروست كردووە، بە پاڵپشتی هەندێك هاوڕێی گەنج ئەو سەركردانە لەناو بزوتنەوەی گۆڕان وەدەربنێت و تموحی ئەوەیە ببێت بەرەقەمی یەكەم لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا، مامۆستایایەكی تریشیان هەیە, بەڵام بەراستی ئەم مامۆستایە لەسەر بنەمای عەقڵێكی كۆن و پیلانگێڕی و ماڵداری ئیش بۆ ئەو كوڕانە ئەكات، ئەگەرنا میراتگری نیە ئێمە خۆمان دژی میرات گیرین، كۆمپانیای وشە بۆ كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا چۆنە بۆ من و هەر هەڵسَوڕاوێكی تری گۆڕانیش وایە، گۆڕەكەی كاك نەوشیروان ماڵەكەی و دارایی و سەروەتەكەی بەهی خۆم ئەزانم، چونكە من كەوتومەتە دوای ئەو بزوتنەوەیەی كە ئەو دروستی كردووە بەو سەروەت و بەرنامەیەی كە خۆی دروستی كردووە، خێرە ئێمە یان هەر هەڵسوڕاوێكی دیكەی گۆڕان لە شەڕ و ململانێی گۆڕاندا خاوەنی گۆڕان بین, بەڵام لە دارایی و سەروەتەكەی خاوەنی نەبین . درەو میدیا: كەواتا پێت وایە ئەو كەسانە لەبەر بەرژەوەندی خۆیان كوڕەكان بەو ئاراستەیەدا دەبەن؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: بە دڵنیاییەوە، ئەو دە پانزە بیست كەسە كە دوایان كەوتوون دوو كەسیان مامۆستایانن، یەكیان بە عەقڵی ماڵداری و میراتگیری مامەڵە دەكات كە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا ناگونجێت، ئەوی تریان كە گەنجە و رۆشنبیرە بە تموحی ئەوە سیاسەت دەكات و ئەو كوڕانە هەڵدەخەڵەتێنێ، كە خۆی ببێت بەڕەقەم، ئەگەر ئەم سەركردانەی لەناو گۆڕاندان بمێنن ئەو نابێت بەرەقەم. درەو میدیا: كەواتا گۆڕان بەم بارودۆخەوە دەتوانێت بچێتە هەڵبژاردنی داهاتووەوە و سەركەوتوو بێت تیایدا؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: نا نەخێر من كە ئەم قسانە دەكەم ئەمەوێت ئەوە بڵێم، من بە پێشنیاز و نوسراو داومە بە جڤاتی نیشتمانی و لەناو كۆبونەوەی جڤاتیشدا بە راشكاوی ئەمانەم وتووە، لەم رۆژانەشدا بەنامە پێم ووتون كە دەبێت باس لەم بابەتانە بكرێت، بەڵام كە جارێك دوان سیان وەڵام نەدرایتەوە خۆ نابێت دابنیشیت، بۆیە دەبێت بە راشكاوی ئەم قسانە بكەم بۆ ئەوەی خەڵكی گۆڕان بەلارێدا نەچن، كە گرفتەكە نە خانەی راپەڕاندنە نە رێكخەری گشتی نە جڤاتی نیشتمانی، بەڵكو گرفتەكە ئەوەیە ئێمە بێدەنگ بین بەڵام بێدەنگ نابین. درەو میدیا: بێدەنگی ناوخۆ هۆكاری ئەوە نیە خەڵكی لەدەرەوە باسی كێشەكان دەكات؟ عەبدوڵا كوێخا موبارەك: ئێمە قسەمان كردووە و نوسراویشمان داوە، بەڵام وەك باسم كرد هەندێك گەنج لەبەرامبەر بەرژەوەندی خۆیان دەیانەوێت سەركردەكان دەرپەرێنن، لەبەرامبەریشدا هەندێك كەس دوای ئەو سەركردانە كەوتوون و بەراستی لە نیازی ئەوان نەگەیشتوون و دەیانەوێت دووبەرەكی دروست بكەن.
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا له دوای شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام- داعش، بڕوادارانی ئاینی زه‌رده‌شتی له هه‌رێمی كوردستان چالاكتر ده‌رده‌كه‌ون. له ئه‌یلولی ساڵی 2016 یه‌كه‌مین په‌رستگای زه‌رده‌شتییانی هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی كرایه‌وه و بڵێسه‌ی ئاگری ئه‌و په‌رستگایه گڕ درا. (دره‌و میدیا) له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ئاوات حوسامه‌ددین نوێنه‌ری ئاینی زه‌رده‌شتییانی هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و سه‌رۆكی رێكخراوی یه‌سنا بۆ گه‌شه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی، تاوتوێی ئازادی گۆڕینی ئاینی بۆ زه‌رده‌شتی و مامه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له نێوان ئاینی زه‌رده‌شتی و ئاینه‌كانی تر. له ماوه‌ی قسه‌كانیدا نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییانی كوردستان باوه‌ڕدارانی ئاینه‌كه‌یانی به "300 هه‌زار كه‌س" راگه‌یاند و ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم گرت و وتی "حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا وه‌كو مكیاجێك به‌كارمان ئه‌هێنن و هیچمان بۆ ناكه‌ن". دره‌و میدیا: شه‌ڕی رێكخراوی تیرۆریستی داعش چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی رێژه‌ی باوه‌ڕدارانی ئاینی زه‌رده‌شتی هه‌بووه؟ ئاوات حوسامه‌ددین: له دوای هاتنی داعش خه‌ڵكێكی زۆر هاتو‌ون و بوون به زه‌رده‌شتی، خه‌ڵك ئه‌ڵێن ئه‌و ئاینه پاك و جوانه‌ی باو و باپیرانم هه‌بێت چیم داوه له ئاینی ئیسلام. ئه‌ڵێن نه‌شمانزانیوه ئاینی ئیسلام به‌و شێوه‌یه‌یه، بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر به لێشاو گه‌ڕاونه‌ته‌وه، زۆرجار خێزان به دایك و باوك و كچ و كوڕه‌وه دێن بۆ رێكخراوه‌كه‌مان بۆئه‌وه‌ی ناوی خۆیان بنووسن وه‌ك باوه‌ڕدار. هێشتا كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له ناوچه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌ترسن، بۆنموونه سه‌یری به‌غدا ئه‌كه‌ن كه خوا و پێغه‌مبه‌رێكیان هه‌یه و له نه‌ته‌وه‌یه‌كن به‌ڵام له‌سه‌ر ناو و مه‌زهه‌ب یه‌كتر ئه‌كوژن، ئه‌و كه‌سانه ئه‌ڵێن ئێمه مه‌ترسیمان له‌سه‌ره و هیچ شتێك نییه زه‌مانی پاراستنی ژیانمان بكات، له‌به‌رئه‌وه نا‌وێرن به ئاشكرا باسی باوه‌ڕداری خۆیان بكه‌ن، بۆیه دێن ئه‌بن به زه‌رده‌شتی به‌ڵام نا‌وێرن خۆیان ئاشكرا بكه‌ن و وێنه‌ی خۆیان بڵاوبكه‌نه‌وه. نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییانی كوردستان: 300 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته زه‌رده‌شتی و له ماوه‌ی ساڵێكدا 50 هه‌زار كه‌س ئاینی خۆیان گۆڕیوه دره‌و میدیا: له چ ناوه‌ندێك گۆڕینی ئاین ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و رێ و شوێنانه چین له هاتنه سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شتی ره‌چاوی ده‌كه‌ن؟ ئاوات حوسامه‌ددین: به‌پێی یاسای پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی ساڵی 2015 هه‌موو ئاینه‌كان بۆیان هه‌یه نوێنه‌ریان هه‌بێت له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی. هه‌ر به‌پێی یاساكه هه‌موو كه‌س ئه‌توانێت ئاینی خۆی بگۆڕێت. خه‌ڵك زۆر ئاگاداری ئه‌مه نین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی باس له به‌یه‌كه‌وه ژیان و ئاشتی ئه‌كرێت خه‌ڵك وه‌كو رابردوو ئه‌و ترسه‌یان نه‌ماوه له گۆڕینی ئاین. كه یه‌كێك دێته سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شتی یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌م پرسیاره‌ی ئاراسته ئه‌كه‌ین، ئایا به مێشك و به عه‌قڵ و هه‌ست و نه‌ستی خۆت ئه‌ته‌وێت ببیت به زه‌رده‌شتی یان له‌سه‌ر داوای كه‌سێك ئه‌مه ئه‌كه‌یت و كه‌سێك زۆری لی كردووی؟ ئه‌گه‌ر بڵێت، كه‌سێك پێی وتووم بڕۆ تاقی بكه‌ره‌وه. ئێمه وه‌ری ناگرین، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك كیتابی ئه‌ده‌ینێ و ئه‌ڵێین ئه‌توانی بیخوێنیته‌وه و ئه‌و كاته‌ی قه‌ناعه‌تت هات وه‌رت ئه‌گرین. كه كه‌سه‌كه وه‌رئه‌گرین وه‌كو ئاینی ئیسلام نییه شه‌هاده بهێنێت، پێویسته كه‌سه‌كه نیازی پاكی خۆی بدات به بیری چاك و وته‌ی چاك و كرداری چاك، به‌وه‌ی رێز له مرۆڤ و ژینگه و ئاو و هه‌وا بگرێت، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه و شتی قورسی تری وای نییه كه نه‌توانێت بیكات. یه‌كێك كه ده‌بێت به زه‌رده‌شتی پشتێن ئه‌به‌ستێت، ئه‌توانێ نه‌شی به‌ستێت، به‌ڵام ئێمه مه‌راسم و ئاهه‌نگی بۆ ئه‌كه‌ین و ئه‌سره‌وانێك دێت به ده‌ف و ته‌مبوره‌وه پشتێنی بۆ ئه‌به‌ستێت، كه له رێڕه‌وی یه‌زدان لانه‌دات و رێز له مرۆڤ و ژینگه و ئاو و هه‌وا بگرێت و ئه‌م خاكه بپارێزێت و رێز له ئاژه‌ڵ بگرێت. به مه‌ر‌اسیمێكی جوان ئاهه‌نگی بۆ ئه‌كرێت و پشتێنێكی بۆ ئه‌به‌سترێت به سێ گرێ، گرێی یه‌كه‌م بیری چاك، گرێی دووه‌م وته‌ی چاك، گرێی سێیه‌م كرداری چاك، له‌و مه‌راسیمه پشتێن ده‌به‌سترێ و پشتێن به‌ستن زۆر گرنگه به‌ڵام له‌و مه‌راسیمه ئه‌توانێت نه‌یكات به‌ڵام كه‌سه نییه‌ت بێنێت كه زه‌رده‌شتییه. بۆ مه‌راسیمه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر حه‌ز بكات بۆی ئه‌كه‌ین و شیرینی دابه‌ش ئه‌كه‌ین و مۆسیقا ئه‌ژه‌ندرێت. ئاوات حوسامه‌ددین: یه‌كێك له به‌ڕێوبه‌ره‌كانی به‌شی یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتبووی ئه‌م ئاگرپه‌رستانه بۆیان نییه په‌رستگایان هه‌بێت دره‌و میدیا: ژماره‌ی باوه‌ڕدارانی ئاینی زه‌رده‌شتی له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندن؟ ئاوات حوسامه‌ددین: ئێستا له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان 300 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته زه‌رده‌شتی. ساڵی 2017 راپرسییه‌ك كرا ده‌ركه‌وت 250 هه‌زار كه‌س زه‌رده‌شتیین، به‌ڵام به‌پێی ئامار و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف 300 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته زه‌رده‌شتی و له ماوه‌ی ساڵێكدا 50 هه‌زار كه‌س ئاینی خۆیان گۆڕیوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و ژماره‌یه روو له زیادبوونه به‌ڵام به‌شێكیان نا‌وێرن خۆیان ئاشكرا بكه‌ن. دره‌و میدیا: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ زه‌رده‌شتییانی پارچه‌كانی تری كوردستان چۆنه و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه چۆن رێكده‌خه‌ن؟ ئاوات حوسامه‌ددین: په‌یوه‌ندی به‌هێز له نێوانمان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌فرین و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستان. له رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجوومه‌نمان هه‌یه له عه‌فرین، له رۆژهه‌ڵاتیش له كرماشان ئه‌نجوومه‌نمان هه‌یه كه سه‌رۆك و ئه‌ندامانیان هه‌یه. له به‌شه‌كانی تری كوردستان خه‌ڵكێكی زۆر له ئاینی ئیسلامه‌وه ئاینی خۆیان ئه‌گۆڕن بۆ زه‌رده‌شتی. له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانه‌وه دێن بۆ رێكخراوه‌كه‌مان و له لای ئێمه پشتێن ده‌به‌ستن و ئه‌بن به زه‌رده‌شتی و ئاهه‌نگ ئه‌گێڕن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌وان خراپ ئه‌بێت له ئێران و حكومه‌ت ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌لاوه ئاساییه كه له باوباپیرانیانه‌وه زه‌رده‌شتیین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاینی خۆی له ئیسلامه‌وه بگۆڕێت بۆ زه‌رده‌شتی ئه‌وا حوكمه‌كه‌ی كوشتنه. نوێنه‌ری زه‌رده‌شتییانی كوردستان : ئه‌مانه‌وێت ئاینی زه‌رده‌شتی له‌گه‌ڵ ئاینه‌كانی تر له وانه‌كان بخوێندرێت دره‌و میدیا: ساڵی 2016 یه‌كه‌م په‌رستگاتان كرایه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی چه‌ند هاوكاری ده‌كرێن بۆ كردنه‌وه‌ی په‌رستگاكانتان له ته‌واوی شاره‌كان؟ ئاوات حوسامه‌ددین: تائیستا له سه‌دا سفر هاوكاری كراوین له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ته‌نانه‌ت وتمان حاڵه‌تێكی ئستسنایه و ئه‌سره‌وان-ێكمان بۆ دابنێن، چونكه قادرۆك ئه‌سره‌وانی ئێمه‌یه. كاك قادرۆك خۆی كه ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكاره وازی له حیزب و ده‌رهێنه‌ری و كاره‌كانی خۆی هێناوه و له به‌یانییه‌وه تاوه‌كو شه‌و ئه‌چێت بۆئه‌و په‌رستگایه وانه ئه‌ڵێته‌وه و خه‌ڵك ئه‌بینێت، به خۆبه‌خشانه هه‌مووی ئه‌كات. چه‌ند هاوارم كرد و داوام نووسی بۆ وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به راستی نه‌یانكرد و بۆیان دانه‌مه‌زراندین. ئه‌گه‌ر مانگی 400هه‌زارێكی بۆ دابین بكه‌ن بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هیچ نییه، ئه‌وان ساڵانه چه‌ند ملیۆن دۆلار له خه‌ڵك وه‌رئه‌گرن، به‌ڵام یارمه‌تییان نه‌داین. ماوه‌ی دوو ساڵه مامه‌ڵه‌ی زه‌ویمان بۆ دروست كردنی په‌رستگا پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كردووه، تائیستاش وه‌ڵامی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه، له كاتێك ئێمه داوای پاره و زه‌ویمان نه‌كردووه. داوای ئه‌وه‌مان كردووه، ئایا ئێمه بۆمان هه‌یه په‌رستگامان هه‌بێت؟ به به‌ڵێ یان به نه‌خێر وه‌ڵامی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه. تائێستا ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی ئاینی زه‌رده‌شتی له وه‌زاره‌تی ه‌وقاف و كاروباری ئاینی به خۆبه‌خشی ده‌كه‌م و به دامه‌زراندن نییه. ته‌نانه‌ت پێوه‌ره‌كانی كاری خۆبه‌خشیش ره‌چاوناكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاتانی تر هه‌یه كه پاره‌ی هاتووچۆ و ته‌له‌فۆن ئه‌ده‌ن. ئه‌وه ماوه‌ی سێ ساڵه له‌وێ كارئه‌كه‌م یه‌ك فلسیان نه‌داوه، چه‌ندین جار داوام كردووه كه مه‌راسیممان هه‌یه و یارمه‌تیمان بده‌ن، ئه‌وان هیچ هاوكاریمان ناكه‌ن. ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تمان كردووه، یه‌كێك له به‌ڕێوبه‌ره‌كانی به‌شی یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتبووی ئه‌م ئاگرپه‌رستانه بۆیان نییه په‌رستگایان هه‌بێت، كیتابه‌كه‌ی فڕێدابووه ئه‌ولاوه. بۆیه په‌رستگاكه‌شمان ره‌سمی نییه، چونكه وه‌قفی نییه و ئێمه ئه‌مانه‌وێت بابه‌تی ئه‌و وه‌قفه‌مان له كۆڵ ببێته‌وه و ئه‌وقاف نه‌مێنێت. چ پێویست ئه‌كا په‌رستگایه‌ك بكه‌یته‌وه و بیخه‌یته سه‌ر وه‌قف. دره‌و میدیا: حكومه‌تی هه‌رێم چۆن هاوكاریتان ده‌كات له بابه‌تی ناساندنی ئاینه‌كه‌تان له ناسنامه‌ی عێراقی؟ ئایا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئێوه هه‌یه؟ ئاوات حوسامه‌ددین: حكومه‌تی هه‌رێم نایكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ڵێن سه‌ر به حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵین و حكومه‌تی فیدڕاڵیش دانی به ئاینی زه‌رده‌شتیدا نه‌ناوه، بۆیه زۆر هه‌وڵ ناده‌ن بۆ ئه‌و بابه‌ته. له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند كیتابێك ده‌رچوون، كه نووسه‌رانی به خراپ باسی ئاینی زه‌رده‌شتییان ئه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی كه‌س بڕوا به ئاینه‌كه‌مان نه‌هێنێت. چه‌ند جار شكاتمان كردووه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامیان نه‌بووه. دۆسیه‌مان داوه‌ته دادگا، ئه‌وه نزیكه‌ی دوو ساڵه له‌وێیه و جگه له‌وه‌ی دكتۆر عه‌بدولله‌تیف سوكایه‌تی پێكردین تائێستاش كه‌ناڵه‌كه‌یان دانه‌خراوه. ئه‌و مه‌لا حه‌سیبه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی له زه‌رده‌شتییه‌كان كرد و وتی، ئه‌وه‌ی بڕوای به ئاینی زه‌رده‌شتییان هێناوه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی سێ رۆژ نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌چیته جه‌هه‌ننم، راسته ماوه‌یه‌ك رایان گرت به‌ڵام ئێستا وتاربێژی مزگه‌وته. بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوه‌كانیان زۆر جدی نین و موجامه‌له‌ی ئیسلامییه‌كان ئه‌كه‌ن و نایانه‌وێت ئه‌وان له خۆیان زویر بكه‌ن. دره‌و میدیا: بابه‌تی دانانی ئاینی زه‌رده‌شتی له وانه‌كانی خوێندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌كوێ گه‌یشتووه؟ ئاوات حوسامه‌ددین: ئێمه ئه‌مانه‌وێت ئاینی زه‌رده‌شتی له‌گه‌ڵ ئاینه‌كانی تر له وانه‌كان بخوێندرێت، چونكه ئاینی ئێمه هه‌مووی زانست و فه‌لسه‌فه‌یه. به‌ڵام سێ ساڵه مه‌نهه‌جمان له‌سه‌ر داوای خۆیان ناردووه كه داوای چوار لاپه‌ڕه مه‌نهه‌جیان به قه‌باره‌ی ئه‌ی فۆڕ لێ كردین، ئیستا پێیان راگه‌یاندووین بۆ خوێندنی ئه‌م ساڵی 2018-2019 نابێت و ناخوێندرێت و ده‌كه‌وێته 2019-2020. له‌و ماوه‌یه‌ی ئێمه مه‌نهه‌جمان ناردووه بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ندین باڵه‌خانه و پرۆژه ته‌واو بوون. به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌نده قورسه ئه‌و مه‌نهه‌جه داخلی خوێندن بكه‌ن؟ ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی پرسیاره و حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا وه‌كو مكیاجێك به‌كارمان ئه‌هێنن، به راستی وه‌كو جوانكاری به‌كارمان ئه‌هێنن و هیچمان بۆ ناكه‌ن. جگه له‌وه ساڵانه چه‌ندین په‌یمانگای ئیسلامی ئه‌كرێته‌وه و كیتابیان بۆ چاپ ئه‌كه‌ن، تائێستا نه په‌یمانگایه‌كمان بۆ ئه‌كه‌نه‌وه نه بڵاوكراوه‌كانمان چاپ ئه‌كه‌ن و نه بوودجه‌یه‌كمان بۆ دائه‌نێن بۆ چاپ و بڵاوكراوه‌كانمان.
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا (دره‌و میدیا) له باره‌ی دۆخی ئه‌منی ئێستای پارێزگای كه‌ركوك و دیدگای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ربازی و سیاسی له شاره‌كه، گفتۆگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رۆكی پێشووی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا. له ماوه‌ی قسه‌كانیدا دكتۆر كه‌مال جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "تیرۆریستان و هێزە ئەمنییەکان لە کەرکوك تێکەڵاون" و "کەرکوك وەکو سەربازگەیەکی گەورەی سەربازی لێهاتووە، 3 فرقەی پۆلیسی ئیتحادی و 1 فرقەی دژە تیرۆر و زیاتر لە 14 جۆری حشدی شه‌عبی و چەند جۆری حه‌شدی وەتەنی لێیه". دره‌و میدیا: دۆخی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك چۆن ده‌بینن و مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر پارێزگاكه له چیدا ده‌بیننه‌وه؟ كه‌مال كه‌ركوكی: لە ١٦ ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ دۆخی ئەمنی کەرکوك تێكدرا، بەو پیلانگێڕییەی کە دژ بە گەلی کوردستان و هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و، بووە هۆی تێكچوونی پلانی دەزگا ئەمنییەکان بۆ پاراستن و راگرتنی سەقامگیری ناو کەرکوك و نەمانی هێڵی دەروەوەی پارێزگاكه بۆ پاراستنی کەرکوك لە لایەن پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان لە رۆژئاوا‌و و باشووری کەرکوك و، نەمانی سیستەمی دیموکراسی لە پارێزگای کەرکوك بەگشتی. بۆیه له ئێستادا تیرۆریستان و هێزە ئەمنییەکان لە کەرکوك تێکەڵاون. كه‌مال كه‌ركوكی: ١٦ی ئۆکتۆبەر ئاسانکاری و هاوکارییەکی زۆر بوو بۆئەوەی داعش بەهێزتر بێ دره‌و میدیا: ئه‌و هێزه ئه‌منیانه كێن كه به ئاشكرا و شاراوه له ئێستادا پارێزگاكه به‌ڕێوه ده‌به‌ن؟ ئایا كه‌سی ئه‌منییان تێدایه پێشتر پێشینه‌ی تێوه‌گلانی له تیرۆر هه‌بوو بێت؟ كه‌مال كه‌ركوكی: ئێستا کەرکوك وەکو سەربازگەیەکی گەورەی سەربازی لێهاتووە، 3 فرقەی پۆلیسی ئیتحادی و 1 فرقەی دژە تیرۆر و زیاتر لە 14 جۆری حشدی شه‌عبی و چەند جۆری حه‌شدی وەتەنی لێیه. زۆرێك لە تیرۆریستانی داعش کە جاران نەیان دەتوانی لە کەرکوك نزیك ببنەوە، ئێستا لەناو ریزەکانی حه‌شدی عه‌شایەر جێگیر بوونە و چەك و پسوولەی هاتوچۆ و سەیارەیان پێیە و هەندێکیشیان بەرپرسیارێتی هەستیاریان لە دەستە. فرقەی ٣ی پۆلیسی ئیتحادی و فرقەی 5 و فرقەی 6ی پۆلیسی ئیتحادی و فرقەی 2ی دژە تیرۆری عێراقی و لیوای 37ی سەربە فرقەی 9ی مده‌ڕەع و هێزێکی سەر بە فرقەی 5ی سوپای عێراق لە پردێ و 6 تۆپی گران لە نێوان پردێ و کەرکوك هه‌ن. سوپا وحه‌شدێکی زۆر لە سەربازخانەی کەیوان و زیاتر لە 14 جۆر میلیشیای حه‌شدی شیعە و حه‌شدی سووننە لە پارێزگای کەرکوك بڵاوەیان پێکراوە. ژمارەیەك لە تیرۆریستانی داعش کە لە ناو داعش پلەی بەرزیان هەبوو ئێستا بەرپرسیارێتی ئەمنیەتی پارێزگار و پارێزگای کەرکوك-یان لە دەستە و ناسراویشن. كه‌مال كه‌ركوكی: زیاتر لە 14 جۆر میلیشیای حه‌شدی شیعە و حه‌شدی سووننە لە پارێزگای کەرکوك بڵاوەیان پێکراوە دره‌و میدیا: ئێوه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه‌ركوك-تان وه‌كو شارێكی داگیركراو ناساندووه، كه‌واته له رووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه چیتان كردووه و ده‌كه‌ن بۆ ئازادكردنی شاره‌كه؟ كه‌مال كه‌ركوكی: ئەوە حه‌قیقەتە کەرکوك داگیرکراوە و کوده‌تای سەربازی کراوەتە سەری، خیانەتی لێ کرا تا داگیر بکرێت و بکەوێتە دەستی دوژمن، ئەوە حه‌قیقەتێکی حاشا هەڵنەگرە و ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەموو لایەکمان راگەیاندووە. ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان قەبوڵ ناکەین کەرکوك بەو شێوەیە بەداگیر کراوی بمێنێتەوە، دەبێ باری کەرکوك ئاسایی بکرێتەوە. بۆئەوەی باری کەرکوك ئاسایی بکرێتەوە دوو رێگا هەیە: یەکەم: ئەوەیە بەدیالۆگ کەرکوك بگەڕێندرێتەوە دۆخی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئەویش رێگای یاسایی و بێ توندووتیژییه و هەموو لایەك لێی سوودمەند دەبێ. دووه‌م: ئەگەر نا ئەوجا سەرهەڵدان و توڕەیی جەماوەری دڵسۆزی کەرکوک و گشت کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت دڵسۆزێکی کوردستانه لە هەر شووێنێكدا هەبن، ئەو هێزانەش هێزی گەلن، هێزی گەل هێزێکی لەبن نەهاتووە و هیچ هێزێكی ناهەق ناتوانن لە پێشیان خۆیان رابگرن و دا دەماڵدرێن. دره‌و میدیا: وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان چ رێگایه‌كی یاسایی و سیاسیتان گرتوەته‌به‌ر بۆ سزادانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی به خیانه‌تكردن له كه‌ركوك تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن؟ كه‌مال كه‌ركوكی: ئەوانە ناسراون و بە دڵنیایی بە سزای گەل دەگەن و لێبوردنیان نییه. كه‌مال كه‌ركوكی: فرقەی ٣ی پۆلیسی ئیتحادی و فرقەی 5 و فرقەی 6ی پۆلیسی ئیتحادی و فرقەی 2ی دژە تیرۆری عێراقی و لیوای 37ی سەر بە فرقەی 9ی مده‌ڕەع و هێزێکی سەر بە فرقەی 5ی سوپای عێراق لە پردێ و 6 تۆپی گران لە نێوان پردێ و کەرکوك هه‌ن. دره‌و میدیا: گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ شاری كه‌ركوك به كوێ گه‌یشتووه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراق؟ كه‌مال كه‌ركوكی: بڕیاری گەڕانەوەی پێشمەرگە لە دەستێکی ئەمییندایە و پێشمەرگە بە سەربەرزی و بەکەرامەته‌وه ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکوك و، دڵسۆزانی کەرکوکیش بە پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان شاد ئەبن. هیچ هێزێك هی هەر لایەنێك بێت ناتوانێت بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان پێشمەرگە بەکاربێنن. كه‌مال كه‌ركوكی: ژمارەیەك لە تیرۆریستانی داعش کە لە ناو داعش پلەی بەرزیان هەبوو ئێستا بەرپرسیارێتی ئەمنیەتی پارێزگار و پارێزگای کەرکوك-یان لە دەستە دره‌و میدیا: مه‌ترسی شانه نوستووه‌كانی داعش له كه‌ركوك چه‌نده مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر شاره‌كه و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان؟ كه‌مال كه‌ركوكی: خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ئاسانکاری و هاوکارییەکی زۆر بوو بۆئەوەی داعش بەهێزتر بێ و خەتەری لە ناو کەرکوک و ئەترافی زیاتر هەبێت. زۆر لایەنیش لەو پیلانە بەشدار بوون!! بەنیسبه‌ت ناو کوردستان سوپاسی هێزە ئەمنیەکان و پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان ئەکەین بە شەونەخوونی و کاری دروستیان و بە پیشتیوانی جەماوەری پاك و دڵسۆز توانیویانە سەقامگیری کوردستان رابگرن. دره‌و میدیا: ئایا له ماوه‌یه‌كی نزیكدا رێگای كه‌ركوك و هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه؟ كه‌مال كه‌ركوكی: هەوڵی زۆرمان داوە و لەگەڵ هاوپەیمانان و لە گەڵ بەغداش قسە کراوە، بەغدا لەژێر فیشارە و دیارە هاتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە ئیتر خەڵك ئەزێت نەدەن. کردنەوەی رێگاکە تەنها کاتە و ئەبێت بکرێتەوە.
"بەرتیلیان خستەبەردەمم بۆ ئەوەی دەست لە كەیسەكە هەڵگرم" گفتوگۆ: درەو میدیا "لە خاڵە سنورییەكانەوە ماددەی كیمیایی دەهێنرێت و لە ژمارەیەم پاڵاوگەی نایاسایی لە سلێمانی تێكەڵی بەنزین دەكرێن و پاشان دەخرێنە بازاڕەوە" ئەمە قسەی بڕیاردەری لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزارییە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. محەمەد شێخ وەهاب كە چەند رۆژیێك لەمەوبەر كۆنگرەی رۆژنامەوانی كرد و باسی لەوەكرد چەند بەرپرسێكی باڵا تێوەگلاون لە هێنانی بەنزینی خراپ لەم چاوپێكەوتنەدا لەگەڵ (درەو میدیا) باس لە بارودۆخی بەنزین لە سلێمانی دەكات. درەو میدیا: پێشتر كۆنگرەی رۆژنامەوانیت كرد باسی ئەوەت كرد دۆخی بەنزین لە سلێمانی خراپە، ئێستا دۆخە چۆنە ؟ محەمەد شێخ وەهاب: بەداخەوە دۆخەكە بەردەوامە، لەڕێگەی خاڵە سنورییەكانەوە ئەو مادانەی كە كیمیاوین دەهێنرێن بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ نەفتا تێكەڵ دەكرێن، بۆ ئەوەی بكرێن بە بەنزین، لە كاتێكدا بەپێی رێنمایی وەزارەتی تەندروستی و سامانە سروشتییەكان مافی ئەو كۆمانیایانە نیە لەبەر ئەوەی مەسفایان نیە، ئەو پاڵیوگانە هیچیان تۆمار نەكراون و مۆڵەتی یاساییان نیە بۆ ئەوەی كاری لەو شێوەیە بكەن. درەو میدیا: ئەو پاڵاوگانە هی كێن ؟ محەمەد شێخ وەهاب: ئەو پاڵاوگانە هی گروپ و دەستەو تاقمن كە لەلایەن كۆمەڵێك خەڵكی لابەلاو خۆیان وتەنی خۆیان بە عەنتەر و مافیا دەزانن و پسپۆڕییەكیان لەو باریەوە نیە، كەسانی زۆربەی حزبەكانی تێدایە. درەو میدیا : هەڵوێستی پارێزگاری سلێمانی چیە لەوبارەیەوە ؟ محەمەد شێخ وەهاب: من یاداشتێكم داوەتە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆئەوەی لیژنەیەكی باڵا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا پێكبهێنرێت بۆ داخستنی ئەو خەزانە نایاساییانەی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا ئەو كارە دەكەن، هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم، چۆن لە چەند رۆژی رابردوودا سەرجەم ئەو پاڵاوگانەیان داخستووە كە مۆڵەتی یاساییان نییە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی نزیكەی 50 پاڵاوگە دەبن، شوێنەكانیان دەكەوێتە گەڕەكی قڕگە، تانجەڕو، گەڕەكی راپەڕین و تاسلوجە، لەگەڵ رێگای عەربەت - سلێمانی. درەو میدیا: ئەو پاڵاوگانە بەردەوامن لە رەوانەكردنی بەنزین بۆناو بازاڕ و تائێستا رانەوەستاون ؟ محەمەد شێخ وەهاب: بەڵێ تائێستا كاردەكەن و هیچیان لە سامانە سروشتییەكانی سلێمانی ناویان تۆمارنەكراوە، لیژنەكانی قایمقامیەت تائێستا وەك پێویست بەدواداچونیان نەكردووە بۆ ئەوەی بزانن كاریان چیە ؟ لەگەڵ خەڵكانی پسپۆڕدا قسەم كردووە وتویانە نابێت بەهیچ شێوەیەك ئەو مادانە تێكەڵ بكرێت، تەنها دەبێت ئەو كەس و لایەنەنانە ئەو كارە بكەن كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و تەندروستی مۆڵەتیان هەیە‌و پاڵێوگەیان هەیە، كە ئەویش كۆمەڵێك مەرجی هەیە، لەپێناو پیس نەكردنی ژینگە، 80%ی زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجە بۆ ئەو عەمبار و كۆگایانە دەگەڕێتەوە، بەداخەوە تائێستا حكومەت هیچ رێكارێكی یاسایی لەبەرامبەریان نەگرتوەتە بەر، لە كاتێكدا هیچ كامێكیان مۆڵەتیان نیە. خۆ ئەگەر بێت و رێكاری یاسایی بەرامبەر بەو كەسانە نەگیرێتە بەر، ئەوكات پەنا دەبەمە بەر پەرلەمانی كوردستان و دادگاكان، ناكرێت لەبەر دەوڵەمەندبوونی چەند كەسێك، ژیانی زیاتر لە دوو ملیۆن كەس بكەوێتە ژێر مەترسییەوە. درەو میدیا: بەڵام پارێزگاری سلێمانی دەڵێت ئەو بەنزینەی كە هەیە، خاوێنە ؟ محەمەد شێخ وەهاب: من رێزم بۆ لێدوانی پارێزگاری سلێمانی هەیە، ئەتوانێت لیژنەیەك كە من ئێستا داوامكردووە پێكبهێنێت، ئەگەر یەكێك لەو عەمبارانە مۆڵەتی رەسمیان هەبوو، ئامادەم دەستلەكاربكێشمەوە. پەیوەندیم كردووە بە سامانە سروشتییەكانەوە پێیان راگەیاندم كە هیچ یەك لەو عەمبارانە لای ئێمە ناویان تۆمارنەكراوەو بەنوسراو پێشتر ئاڕاستەی پارێزگارەكانمان كردووە، بەڵام هیچ یەكێك لەو پارێزگارانە ئیجرائاتی نەكردووە. درەو میدیا: هەست ناكەن لەم پرسەدا تەنهان؟ بۆچی هاوڕێكانت لە ئەنجومەنی پارێزگا لەگەڵت نین؟ محەمەد شێخ وەهاب: من كە دەستم بۆ ئەم كارە بردووە وەكو بڕیاردەری لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزارییەكان دەستم بۆ بردووە، لەبەر ئەوەی ئەو جێگایانە پەیوەندی بە لیژنەكەی ئێمەوە هەیە و هیچیان مۆڵەتیان نەبووە، بەداخەوە ئەوەندەی بەدواداچوونم بۆ كردووە، ئەو جێگایانە بە رەشوە و بەرتیل كاردەكەن. درەو میدیا: دەنگۆیەك هەیە لەسەر ئەم كارانەت بزوتنەوەی گۆڕان سزات بدات، ئەمە راِستە ؟ محەمەد شێخ وەهاب: شانازی ئەكەم، ئەگەر من هەڵەم ئامادەی هەموو سزا و لێپرسینەوەیەكم، بەڵام من دڵنیای هەموو لایەك دەكەمەوە كە ئەو هەنگاوەی من ناومە دروستەو لەپێناو بەرژەوەندی گشتییەو ئەو پاڵاوگانە هیچیان مۆڵەتی فەرمیان نییە. درەو میدیا: راستە دەوترێت لەبەرامبەر دەستهەڵگرتن لەو كەیسە هەوڵداروە بەرتیلت پێبدرێت ؟ محەمەد شێخ وەهاب: بەڵێ ڕاستە، ئیمتیازیان خستوەتە بەردەستم، بەڵام من رایدەگەیەنم كە دەست لەم كەیستە هەڵناگرن و ئامادەم گیانی خۆمی لە پێناودا دابنێم، چونكە لە كاتی بەدواچونیشمدا روبەرووبومەوەو هەڕەشەم لێكرا، بەڵام من هەر سوربووم. درەو میدیا: كێ بوون ئەوانەی هەڕەشەیان لێ‌كردیت ؟ محەمەد شێخ وەهاب: ئەوان كەسانی بێناونیشانن، ئەو شوێنانە هیچ تابلۆ‌و ناونیشانێكیان پێوە نیە.
گفتوگۆی رۆژنامەوانی: نیاز عەبدوڵلا لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە، هەڕەشەكانی سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان" پەكەكە" لە قسەی میدیاكانەوە گۆڕا بۆ لەشكركێشییەكی فراون بۆ ناوچەی برادۆستی هەرێمی كوردستان. وتەبێژی كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" سەرحەد ڤارتۆ لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانیی لەگەڵ (درەو میدیا) باسی لە بڵاوبوونەوەی بنكە هەواڵگرییەكانی دەوڵەتی توركیا كرد لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان. ڤارتۆ ئاشكرایكرد وەك كەجەكە پێیان وایە "هاتنی سوپای توركیا بۆ باشووری كوردستان بێ ئاگاداری حكومەتی هەرێم و پارتی دیموكراتی كوردستان نییە". (درەو میدیا) لە گفتوگۆكەیدا ئامانجی هێنانی بەرەی نوسرە و سوپای سوریای ئازادی بۆ هەرێمی كوردستان خستە بەر باس. درەو میدیا: كەجەكە كاردانەوەی فەرمی حكومەتی هەرێم لەبەرامبەر هاتنی سوپای توركیا بۆناو خاكی هەرێم چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟ سەرحەد ڤارتۆ: هێرشی دەوڵەتی توركیا، هێرشێكە لە دژی كورد و كوردستانە. تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە تایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان لە دژی داگیركاری هەڵویستیان نەبووە. حكومەت تەنیا یەك هەڵوێستی پیشاندا، ئەویش لەبری ئەوەی داگیركارەكە بە بەرپرسیار ببینن پەكەكە وەك هۆكاری داگیركاریی پیشاندرا. سەفین دزەیی لێدوانیكی دا و وتی: ئەگەر پەكەكە لە باشوور نەبن دەوڵەتی توركیا هێرشی سەر باشوور ناكات. ئەم لێدوانەی سەفین دزەیی رەوایەتی بە داگیركاری دەدات. ئیمە وابیر دەكەینەوە كوردستان یەك كوردستانە، هەر كوردێك حەقی خۆی هەیە لەسەر پارچەیەكی كوردستان تێكۆشان بكات. ئەگەر ئێمە زهنییەتی سەفین دزەیی هەڵبسەنگێنین، لە ساڵی 1988 لە باشوور ئەنفال ئەنجامدرا لەگەڵ هەڵەبجە و لە كاتی راپەرین سەدام حوسێن كۆمەڵكوژی و جینۆسایدی ئەنجامدا. ئەمە بۆچی؟ ئەگەر كورد دژی رژێمی بەعس رانەپەڕیایە و هەڵوێستی نەبوایە و تێكۆشانی نەكردایە و چاوی خۆی بگرتایە، بەعس درێژەی بە كۆمەڵكوژی دەدا و، ئەگەر زووتر ئەو خەباتە بەهێزتر بوایە بەعس ئەو كۆمەڵكوژیانەی ئەنجام نەدەدا. ئەگەر كورد تێكۆشانی نەكردایە كوردیش نەدەما. ئەو بیركردنەوەیەی سەفین دزەیی زۆر مەترسیدارە و زۆر زیان بە كورد دەگەیەنێت. درەو میدیا: ئێوە پارتی تۆمەتباردەكەن بەهاوكاریكردنی توركیا، كەواتە چەند زانیارتان لایە سەبارەت پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ سوپای توركیا لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستان؟ سەرحەد ڤارتۆ: ئێمە ئاگادارین هەندێك هێزی توركیا بە جلوبەرگی پێشمەرگە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان. ئاگاداری ئەوەش هەین هەندێك هێزی بەرەی نوسرە و سوپای سوریای ئازاد هێنراونەتە هەرێمی كوردستان. بەر لە هەرشتێك هاتنی سوپای توركیای داگیركا‌ر بۆ باشووری كوردستان بێ ئاگاداری حكومەتی هەرێم و پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، چونكە ئەگەر بەبێ ئاگاداری ئەوان بوایە پێویست بوو هەڵوێستیان پیشان بدایە. حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دەتوانن بڵێن ئێمە لەدژی داگیركاریین و لەگەڵ ئەو سیاسەتەی توركیا نین، بەڵام ئەوان ئەوەندەش ناڵێن، نە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی توركیا دەكەن نە ناڕەزایی دەردەبڕن، بۆیە رەزامەندی نهێنی و شاراوە هەیە بۆ هاتنی سوپای توركیا. سەرحەد ڤارتۆ: لە هەموو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی توركیا بنكەی هەواڵگری هەیە درەو میدیا: ئێوە راتانگەیاندووە بەرەی نووسرە و سوپای سوریای ئازاد هێنراونەتە هەرێمی كوردستان، بەپێی زانیارییەكانی ئێوە ئەوان ئێستا لە چ شوێنێكن؟ سەرحەد ڤارتۆ: زانیاری ئیستخیباراتیمان هەیە لەو بارەیەوە و هێشتا بۆ دەرخستنی وردەكارییەكان كاردەكەین، بەڵام ئەو ناوچانەی بنكەی سەربازی توركیای تیادا هەیە ئاگادارین لەگەڵ ئەوان لەو شوێنانە داندراون. ئێمە بەرەی نوسرە لە باكوری كوردستانەوە دەناسین چ جۆرە هێزێكن، لە شەڕی جزیرە سوور و نوسەیبین و شرنا‌خ و سلۆپی لە لایەن دەوڵەتی توركیاوە ئەو هێزانە بەكاهێندران و شەڕیان پێكرا لە سەركوتكاری كورد. بۆیە هیچ شتێكی دوور نییە توركیا لە باشووری كوردستان بەكاریانبهێنێت. ئەوان دەخوازن چەند ئامانجێك لە كوردستان بەدیبهێنن، لەوانە دەخوازن لە دژی كورد بەكاریانبهێنن و لە هەمان كات ئەو هێزە لە دژی عێراق و ئێرانیش بەكاربهێنن، چونكە ئێمە باش دەزانین لە ساڵی 2014 داعش لە عێراق بەكارهێندرا و ئەو ئاڵۆزییەیان بۆ عێراق دروست كرد كە لە رێگای حكومەتی ئەردۆغانەوە بوو، لە سوریا ئەو هێزانە كە بەكارهێندران هەر لەلایەن حكومەتی ئەردۆغان بوو. لەبەرئەوەی ئەو هێزانە لە دەستی ئەردۆغان دان لە ئیدلبەوە تا جەرابلوس 100هەزار چەتەی هەیە. ئەی ئەوانە چی بكەن ئەگەر شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر سەرقاڵ نەكرێن و بۆ سیاسەتی خۆی بەكاریاننەهێنێت. سەرحەد ڤارتۆ: هێزی توركیا بە جل و بەرگی پێشمەرگە هاتوونەتە باشووری كوردستان درەو میدیا: مەترسییەكانی ئەو هێزە تیرۆریستیانە چین لە هەرێم؟ سەرحەد ڤارتۆ: تا ئێستا لە ناو گۆمەڵگای كوردستان ئیسلامی رادیكاڵ بەو رادەیە نین كە خەریكی رێكخستنەكانیان بن یان لەگەڵ ئەو هێزانە رێكبكەون، بەڵام ئەوانە دەخوازن دۆخی باشوور ئاڵۆزبكەن. ئەو هێزانەی لە دەستی توركیا كۆبوونەتەوە بۆجێبەجێكردنی سیاسەتەكانی توركیا بەكاربهێنن و دەست بەسەر هەندێك شوێندا بگرن بۆئەوەی شوێنی نوێ بۆئەو هێزانە بدۆزنەوە و تیایدا نیشتەجێیان بكەن بۆ بەكارهێنانیان لەو كاتەی كە دەیانەوێت. سەرحەد ڤارتۆ: خەریكە هەژمونی سەربازی و هەواڵگری دەوڵەتی توركیا لەسەر باشووری كوردستان دروست دەبێت درەو میدیا: چەند هاوبەشی سیاسیی و سەربازیی لە نێوان توركیا و عێراق و ئێران هەیە بۆ هێرشكردنە سەر ئێوە؟ ئاگاداری هیچ جۆرە رێككەوتنێك هەن لەو بارەیەوە؟ سەرحەد ڤارتۆ: توركیا لە لای خۆیەوە لێدوان دەدات لە بارەی نزیكی لە ئێران و عێراق و ئەمریكاش دژ بە پەكەكە، بەڵام ئەوە راست نییە. ئێمە لەو بڕوایەدا نین ئێران و عێراقیش بكەونە ناو رێككەوتنێكی لەو جۆرە، چونكە رێككەوتنی لەو جۆرە نە لەبەرژەوەندی ئێران و نە لەبەرژەوەندی عێراقە. بۆ ئەو دوو وڵاتە روونە شەڕی كورد لە بەرژەوەندییان نییە، ئەوان دەبینن لە چوار ساڵی رابردوودا توركیا شەڕی لەگەڵ پەكەكە كردووە چ زیانێكی بەركەوتووە و دۆخی بەرەو تێكچوونە. ئەوان تا ئێستا سیاسەتی سەربەخۆی خۆیان هەیە و باوەڕناكەین ئێران ببێتە پێشەنگی ئەو شەڕەی توركیا. درەو میدیا: بەپێی زانیارییەكانی ئێوە ژمارەی بنكە سەربازییەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان گەیشتوونەتە چەند؟ سەرحەد ڤارتۆ: بەپێی زانیارییەكانی ئێمە تا ئێستا نزیكەی 20 بنكەی سەربازی دەوڵەتی توركیا هەیە، لە بامەڕنی تا مێرگەسوور و ناوچەی بادینان بڵاوبوونەتەوە و بارەگایان هەیە. ئێستا لە برادۆست نزیكەی سێ مانگە توانیویانە دوو بنكەی نوێ دروست بكەن ئەویش رۆژانە چالاكی هەڤاڵان لە دژی ئەوان هەیە كە ناوچەیەكی ستراتیجییان گرتووە, لە دەرەوەی ئەوە دەوڵەتی توركیا بنكەی ئیستخیباراتییان هەیە. لە هەموو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموكرات توركیا بنكەی هەواڵگری هەیە لە دهۆك و هەولێریش. خەریكە هەژمونی سەربازیی و هەواڵگری دەوڵەتی توركیا لەسەر باشووری كوردستان دروست دەبێت.
گفتوگۆی رۆژنامەوانی: نیاز عەبدوڵا "هێزی چەكدار بۆچی دروست بكەین و بۆ گیان كێ ؟ كاك نەوشیروان وتی ئێمە ئەگەر هێزمان هەبێت ئەبێ بۆ گیان یەكێتی یان بۆ گیان پارتی بێت" مام رۆستەم هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان و فەرماندەی پێشووی سەربازی كە لە سەرەتاوە لە دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان بەشداربووە بەمجۆرە باسی لە دروستكردنی هێزی چەكدار كرد لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان. لەماوەی گفتوگۆ رۆژنامەوانییەكەی لەگەڵ (درەو میدیا)، مام رۆستەم هەر بیرۆكەیەكی دروستكردنی هێزی چەكداری نوێی بۆ گۆڕان رەتكردەوە و وتی "ئەنجام هەر ئەبێ بێیتەوە سەر مێزی مفاوەزات و لەو نێوانەش كۆمەڵێك گەنجی باشمان ئەكوژن و تەواو". درەو میدیا: دەرفەت هەیە بزووتنەوەی گۆڕان ببێتە هێزێكی چەكدار؟ مام رۆستەم: لە ئەسڵا ئێمە وەختی خۆی كە دەستمان دایە بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بزووتنەوەیەكی مەدەنی بوو، تا ئێستاش ئەو بزووتنەوەیە مەدەنییە. درەو میدیا: تۆ كەسێكی نزیك بویت لە نەوشیروان مستەفا، ئەو رای چی بوو لەسەر ئەگەرەكانی دروستكردنی هێزی چەكدار بۆ بزووتنەوەكە ؟ مام رۆستەم: ئەو هەر دوای ئەوەی كە ئێمە چووینە گردی زەرگەتە و دەستمان كرد بە خەباتی مەدەنی هەتا ئەو رۆژەی كۆچی دوایی كرد دژی خەباتی چەكداری بوو، چونكە وتی هێزی چەكدار بۆچی دروست بكەین و بۆ گیان كێ؟ وتی ئێمە ئەگەر هێزمان هەبێت لە سلێمانی ئەبێ بۆ گیان یەكێتی یان بۆ گیان پارتی بێت یا حیزبێكی تر، ئەگەرنا خۆ حكومەتی عێراقی لێ نەماوە بڵێین هێز دروست ئەكەین بۆ گیان رژێمێك كە دژ بە كوردە. لەبەر ئەوە ئێمە ئیمانمان بە هێزێكە هێزی نیشتیمان بێت، هێزێك بێ هی هەمووان بێ دژی هیچ كەسێك نەبێ لە كوردستان و هیچ پارچەیەكی تری كوردستان. درەو میدیا: نەوشیروان مستەفا رای چی بوو لەسەر ئەو بیرۆكانەی داوای دروستكردنی یەكەی 90 یان ئەكرد هاوشێوەی یەكەی 70 و 80ی پارتی و یەكێتی؟ مام رۆستەم: ئەوەندەی من ئاگام لە كاك نەوشیروان بوو قەت لەگەڵ هێزی چەكدار نەبوو، چونكە وتی لە ساڵانی شەستەكانەوە كورد كورد ئەكوژێ و هیچیشمان بە هیچ نەكرد لە خەسارەت زیاتر. درەو میدیا: ئەو كەسانەی لەناو گۆڕان خواستیان بۆ دروستكردنی هێزێكی چەكدار هەیە، پێتوایە بتوانن ئەو خواستە بەدیبهێنن؟ مام رۆستەم: مەحاڵە بتوانن، لەبەرئەوەی ئەوە شتێكی چاوەڕواننەكراوە و شتێكە ناكرێت. چونكە چۆن هێز دروستئەكەی؟ هێز شوێن و راهێنانی ئەوێت، هیچ نەبێت چەك و پارە و خواردنی ئەوێت، كۆمەڵێك شت هەیە بتەوێت هێزێك دروستبكەی لای كەمی ئەگەر لیوایەكیش دروستبكەی كە بریتییە لە سێ بۆ چوار فەوج ئەمەش ژیانی ئەوێت. ئەو كەسانەی ئەڵێن گۆڕان هێزی چەكداری هەبێت دوو بەشن، بەشێكیان حەز ئەكەن هێزێكی چەكدارمان هەبێت، بەشەكەی تریان لە غەدرەوەیە و پێیانوایە ئەو هەموو غەدرە ئەكرێ، ئەڵێن ئەمانە بە چەك غەدرمان لێ ئەكەن و ئەبێ بە چەك وەڵامیان بدەینەوە. بەڵام خۆ زۆر كەس و لایەن هەن چەكیان نییە و خەبات ئەكەن خەباتی مەدەنی. ئەوەتا لە توركیا سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانە و لەسەر داواكاری خۆیان سوورن و لەم لاشەوە هێزێك هەیە ناوی پەكەكەیە. ئەوە ئەكرێت لە هەندێك وڵات، بەڵام لای ئێمە لە كوردستان ناتوانین بڵێین هێز و وەزارەتی پیشمەرگەمان هەیە كە هی كوردە، هەرچەندە هەر هی كورد نییە، چونكە بینیمان لە كەركوك نەیانتوانی بەرگری بكەن، بەڵام بۆ گیان یەكتریش ئەوەندە ئازان نەبێتەوە. بە ویستی خۆم وەك مام رۆستەم حەز ئەكەم كورد هێزێكی هەبێت دیفاع بكات لە وڵات و كوردستان لە هەموو پارچەكانی كوردستانیش بەرگری لە هەموو كوردستان بكات. بەرگری لە بوونی كورد و لە هەموو تاكێكی كورد بكات. لەبەر ئەوە قەت لەگەڵ ئەوە نیم ئێمە هێزێك دروستبكەین بۆ گیان پارتی یان یەكێتی و یەكیكی تر، چونكە ئەنجام هەر ئەبێ بێیتەوە سەر مێزی مفاوەزات و لەو نێوانەش كۆمەڵێك گەنجی باشمان ئەكوژن و تەواو. لە ژیانی پێشمەرگایەتیم شەش جار برینداربووم، خۆشبەختانە هیچ یەكێك لەو شەڕانەی بەشداریم تێداكردووە شەڕی ناوخۆ نەبووە. كەواتە بۆچی ئیستا بێم بەشداربم لە دروستكردنی هیزێك بۆ گیان هێزەكانی تر، بەڵام بەڵێ لەگەڵ هێزم بۆ كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان كە بەرگری لە خاكی كوردستان بكات.
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا "وه‌ك هه‌ده‌په رامان وایه توركیا ده‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌و هێزه تیرۆریستیانه‌ی سوریا به‌كاربهینێت له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه سنوورییه‌كان" ئه‌مه له‌و مه‌ترسیانه بوون هاوسه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی گه‌لان- هه‌ده‌په له هه‌رێمی كوردستان و عێراق عابد ئیكه له ماوه‌ی گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ (دره‌و میدیا) خستییه روو. له ماوه‌ی قسه‌كانیدا عابد ئیكه جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی تێگه‌یشتنی نیازی راسته‌قینه‌ی سوپای توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێم كرده‌وه. دره‌و میدیا: هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێم چۆن ده‌بینن؟ عابد ئیكه: دوای زۆربوونی هه‌ڕه‌شه‌كان، پێویسته شه‌ڕی توركیا وه‌ك شه‌ڕی پارتی كرێكارانی كوردستان- په‌كه‌كه نه‌بیندرێت، ده‌بێت هێرشی توركیا وه‌ك هێرشی سه‌ر هه‌موو گه‌ل و خه‌ڵكی كوردستان ببیندرێت. ئه‌وه به ته‌نیا بیانووه كه ده‌ڵێن هاتنی سوپاكه دژ به پارتی كرێكارانی كوردستانه له باشووری كوردستان، راستییه‌كه ئه‌وه‌یه سوپای توركیا دێت و ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان داگیر بكات. بۆ نموونه توركیا ده‌یه‌وێت هه‌موو خاكی باشوور داگیر بكات له كه‌ركوكه‌وه تا ته‌واوی شاره‌كانی، ئه‌مه به‌رده‌وامی ئه‌وه‌یه. ئه‌وان ده‌خوازن قوربانی نزیكه‌ی سی ساڵی خه‌ڵكی هه‌رێم له شه‌هید و ئه‌نفال و ته‌واوی ئه‌وه‌ی كورد له هه‌رێم وه‌ك ده‌سكه‌وت ده‌ستی خستووه تێكبده‌ن. دره‌و میدیا: ئایا هه‌ڵوێستی حیزبه‌كان جیاوازتر ده‌بینن له هه‌ڵوێستی حكومه‌ت؟ عابد ئیكه: به دڵنیایی به‌شێك له پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێم بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵوێستن، بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستیشیان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان- ئاكه‌په. بۆنموونه به ناوی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر پارتی كرێكاران له چیای قه‌ندیل و برادۆست و ئه‌و شوێنانه نه‌بێت، ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم نه‌ده‌كرد. ئه‌مه خۆ خه‌ڵه‌تاندن و خه‌ڵك خه‌ڵه‌تاندنه، پێویسته گه‌لی باشوور به‌م قسانه بڕوا نه‌كات و ئه‌وان پێویسته هاوده‌نگی خۆیان هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی 2008 له‌و كاته‌ی شه‌ڕ له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان بوو خه‌باتێكی مه‌زن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا، خه‌ڵكی بامه‌ڕنی هه‌تا دهۆك و ئامێدی و ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێم ئه‌و كات گیانی خۆیان كرده قه‌ڵغان دژ به‌و داگیركارییه. حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته هه‌ڵویستی بۆ پاراستنی خاك و گیانی خه‌ڵكی كوردستان روون بێت. سوپای ده‌وڵه‌تی توركیا كه توانیویه‌تی بێته برادۆست و پیشوازی له سوپاكه‌ی بكرێت، هه‌ندێك هێزی كورد وه‌ك هێزی پاراستنی ئه‌و خاكه ئه‌وان وه‌ك میوان ببینن، پێویسته گه‌لی ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه به باشی بزانن ئه‌و سوپایه چۆن هاتووه. دره‌و میدیا: گرنگی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه و چیاكان چییه، له كاتێكدا ئه‌و هێزه كوردیانه‌ی هه‌رێم په‌كه‌كه به هۆكاری هاتنی سوپاكه ده‌زانن؟ عابد ئیكه: ئه‌گه‌ر هێزی په‌كه‌كه له خنێر و خواكورك و قه‌ندیل نه‌بێت توركیا ئه‌و ناوچه و چیایانه پڕ ده‌كات له گرووپ و هێزه تیرۆریستییه‌كانی، ئیتر خه‌ڵكی كوردستا ناتوانن له‌و ناوچانه بژین و ژیانی خۆیان له‌سه‌ر خاكی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن و به ئازادی بسووڕێنه‌وه. عابد ئیكه: توركیا له شه‌ڕی ناوخۆ پێشه‌نگی ده‌كرد چونكه ده‌یویست دۆخی باشوور تێكبدات، ئێستاش ده‌یه‌وێت هه‌مان شت بكات به ناوی هێزی جیا جیای كوردییه‌وه دره‌و میدیا: كه‌واته وه‌ك هه‌ده‌په راتان چۆنه له‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی له هه‌رێمه‌وه ده‌چنه رۆژئاوا؟ عابد ئیكه: به‌داخه‌وه، توركیا له شه‌ڕی ناوخۆ پێشه‌نگی ده‌كرد چونكه ده‌یویست دۆخی باشوور تێكبدات، ئێستاش ده‌یه‌وێت هه‌مان شت بكات به ناوی هێزی جیا جیای كوردییه‌وه له باشووره‌وه كورد به‌رنه سه‌ر رۆژئاوا و له دژیان به‌كاریان بهێنن و شه‌ڕیان پێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه و په‌یه‌ده و یه‌په‌ژه. ئه‌وان له شنگالیش به ناوی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا ویستیان هه‌مان شه‌ڕ بكه‌ن به‌ڵام له لایه‌ن خه‌ڵكه‌كه‌وه ده‌ركران، ئه‌وانه پێشمه‌رگه نین و خزمه‌ت به گه‌لی ئێمه ناكه‌ن و ئامانج و ناوی پێشمه‌رگه جودایه له‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. عابد ئیكه: حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته هه‌ڵویستی بۆ پاراستنی خاك و گیانی خه‌ڵكی كوردستان روون بێت دره‌و میدیا: ئایا مه‌ترسی راسته‌قینه له هێنانی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی به‌ره‌ی نووسڕه‌ی سوریا هه‌یه له لایه‌ن توركیا بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له هه‌رێم؟ عابد ئیكه: ئه‌وان ده‌خوازن وه‌ك چۆن له ساڵانی 2015 و 2016 له باكووری كوردستان له ناو شاره‌كان ئه‌و هێزه تیرۆریستییه سووریانه‌یان له دژی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌كارهێنا و شه‌ڕیان پێكرا و به‌كارهێندران دژ به كورد، ده‌خوازن هه‌مان شت له‌سه‌ر خاكی باشوور به یاوه‌ری سوپای توركیا جێبه‌جێ بكه‌ن دژ به خه‌ڵكی باشوور. دیاره ده‌وڵه‌تی توركیا و ئاكه‌په له هه‌رشوێنێك ده‌ستیان بڕوات هێزه‌كانی تیرۆر دژ به كورد به‌كارده‌هێنن و ئابووری ده‌وڵه‌تی بۆ خه‌رج ده‌كه‌ن تا بار و ژیان و ده‌سكه‌وتی كورد تێكبده‌ن و بشێوێنن. عابد ئیكه: ئه‌گه‌ر هێزی په‌كه‌كه له خنێر و خواكورك و قه‌ندیل نه‌بێت توركیا ئه‌و ناوچه و چیایانه پڕ ده‌كات له گرووپ و هێزه تیرۆریستییه‌كانی دره‌و میدیا: پێتان وایه هه‌مان ئه‌و هێزانه به‌كارده‌هێنرێن كه شه‌ڕیان له دژی رۆژئاوا كرد یان هێزی نوێ دروست ده‌كرێن؟ عابد ئیكه: ئه‌و هێزه تیرۆریستیانه‌ی كه چوونه سه‌ر شاری عه‌فرین و رۆژئاوای كوردستان هه‌مان ئه‌و هێزانه ده‌بن له داهاتوو توركیا ده‌یه‌ویت بیانهێنێته سه‌ر شاره‌كانی كه‌ركوك و هه‌ولێر و زاخۆ و دهۆك، پێویسته پارته‌كانی باشوور باش له‌و مه‌ترسیانه تێبگه‌ن. بۆیه وه‌ك هه‌ده‌په رامان وایه توركیا ده‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌و هێزه تیرۆریستیانه‌ی سوریا به‌كاربهینێت له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه سنوورییه‌كان.
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا رۆژی 2ی حوزه‌یرانی 2017 له‌و كاته‌ی شه‌ریفه‌ی دایك به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه داخل كرابوو، رامین بۆ دیداری دایكی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه چوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه قۆڵبه‌ستكرا و دواتر به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی له حیزبی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران دادگای شۆڕشی ئیسلامی بڕیاری سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرد، بۆیه ئه‌و گه‌نجه یادی له دایكبوونی 24 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی له زیندان به‌سه‌ربرد. دایك و باوكی رامین له گه‌وره‌دێی قوڕچيا-ی ناوچه‌ی له‌یلاخ-ی نزیك شاری سنه ده‌ژین، رامین بچوكترین منداڵی خێزانه‌كه‌یانه. رۆژانه ده‌یان كه‌سایه‌تی فارس و كورد و عه‌ره‌ب بۆ پشتیوانی ده‌ربڕین له كوڕه‌كه‌یان روو ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن. پێشتر به‌هه‌مان تۆمه‌تی سزادانی رامین حوسێن په‌ناهی، ئه‌نوه‌ری برای بڕیاری سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام به‌هۆی فشاره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه سزاكه‌ی جێبه‌جێ نه‌كراو 7 ساڵی له زیندان به‌سه‌ر برد و ئیستا له‌ژێر چاودێری هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته له تاران ده‌ژی. ئه‌شره‌فی براشی كه ئه‌ندامی حیزبی كۆمه‌ڵه بوو، شه‌هید بوو. جگه له‌وه‌ی ئێستا سێ ئه‌ندامی خانه‌واده‌كه‌یان سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. نیشتیمانی ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه دایكی منداڵێكی 4 ساڵان بوو، له یه‌كی ئایاری ئه‌مساڵ به‌هۆی شۆكی هه‌واڵی پێڕاگه‌یاندنی سزای له سێداره‌دانی خاڵی، خۆی سوتاند. پێشتر حوسێنی ئه‌حمه‌دی نیاز پارێزه‌ری رامین رایگه‌یاند "له دانیشتنی دادگایی كردنه‌كه‌ی له 25ی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌و باسی له‌وه كرد كه ئه‌شكه‌نجه‌دراوه و هه‌موو دانپێدانانه‌كانی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بووه، بۆیه ده‌بوو دیوانی باڵای وڵات ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرێت". تا ئێستاش دیداری نێوان خانه‌واده‌كه‌ی و ئه‌و گیراوه به‌تۆمه‌تی سیاسی رێپێدراو نییه. سه‌ڕه‌ڕای دواخستنی جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی ئایار، به‌ڵام به‌پێی قسه‌كانی ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی برای رامین "كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری داوه له دوای كۆتاییهاتنی مانگی ره‌مه‌زان سزای له سێداره‌دانه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات" بۆیه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی فشاره‌كان به‌هاشتاگی #RaminHosseinPanahi به‌رده‌وامن بۆ وه‌ستاندنی سزای له سێداره‌دانی. (دره‌و میدیا) له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ئه‌مجه‌د په‌ناهی كه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی ئه‌نجامدا. دره‌و میدیا: دوایین زانیاری چییه كه كۆماری ئیسلامی ئێران له‌باره‌ی چاره‌نووسی براكه‌تان به ئێوه‌ی راگه‌یاندووه؟ ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: به داخه‌وه دوایین هه‌واڵ له‌سه‌ر دۆسییه‌ی كاك رامینی برام ئه‌وه‌یه هه‌موو قۆناغه‌كانی دۆسیه‌كه وه‌كو به‌شی یاسایی ته‌واو بووه و به‌كۆتایی گه‌یشتووه، كۆتایی به‌و مانایه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت رامین ئیعدام بكه‌ن، ده‌یكه‌ن. به رامین و به بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌كه‌شیان راگه‌یاندووه كه جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه له دوای مانگی ره‌مه‌زان له ئارادایه و ئه‌گه‌ری زۆره دوای كۆتاییهاتنی مانگی ره‌مه‌زان سزای له سێداره‌دانه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و ئه‌م چالاكوانه سیاسییه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سێدار بده‌ن. دره‌و میدیا: بۆچی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ره‌ڕای بوونی ناڕه‌زایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، سزای له سێداره‌دانی رامینی هه‌ڵنه‌وه‌شاندۆته‌وه؟ ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: كۆماری ئیسلامی زۆرجار وابووه. رامین له كاتی گرتنی مه‌ترسی له سێداره‌دانی نهێنی له‌سه‌ر بوو، ئه‌و كه تائێستا زیندووه به فشاره‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وكۆمه‌ڵگا‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كوردی و ئێرانییه. به‌ڵام به داخه‌وه له دۆخێكی خراپداین له ئێران، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر زیاتر له 6 شاری ئێران خۆپیشاندان هاته ئاراوه و ئێستا ناڕه‌زایه‌تییه‌كی جه‌ماوه‌ری له زۆر شار هه‌یه، هاوكات حوكمڕانی ئه‌م حكومه‌ته‌ش پیشانی داوه هه‌ر كاتێك حكومه‌تی ئێران ویستبێتی خه‌ڵك چاوترسێن بكات ده‌ستی بۆ ئیعدامكردنی یه‌كێك له چالاكانی سیاسی بردووه، به تایبه‌ت له ده‌یه‌ی كۆتایی هه‌میشه چالاكانی كوردی ئیعدام كردووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی رامین دۆسیه‌كه‌ی دۆسیه‌یه‌كی میدیایی بوو و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناسراون و له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌ڵك خۆشیان ئه‌وێن، ئه‌مه باشترین هۆ‌بووه بۆئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی تۆڵه له ئێمه و له خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێمه و ئێرانیش بكاته‌وه. به‌ڵام ده‌زانن دۆسیه‌ی رامین نێوده‌وڵه‌تییه و، ده‌زانن ئه‌م دۆسیه‌یه جێگای بایه‌خی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤه تا په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و زۆر وڵاتی تر كه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه هاتوونه‌ته سه‌رخه‌ت و داوایان له كۆماری ئیسلامی كردووه ئه‌م حوكمه نا ره‌وایه له‌سه‌ر ئه‌م چالاكه سیاسییه نابێت جێبه‌جێ بكرێت، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه تائیستا كۆماری ئیسلامی رامینی ئیعدام نه‌كردووه. مانگێك له‌مه‌و به‌ر كه براكه‌میان برد بۆ ژووری تاكه كه‌سی تا له سێداره‌ی بده‌ن، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دنیای ده‌ره‌وه و شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست بوو و كۆماری ئیسلامی ده‌ستی راگرت. ئێستاش پێموایه ئه‌گه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و گه‌لی كورد له پارچه‌كانی تر خاوه‌ندارێتی له‌م رۆڵه‌یه‌ی خۆیان بكه‌ن و ده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زیاتر رابكێشین پێموابێت كۆماری ئیسلامی ئێران پاشه‌كشه ئه‌كات له‌م بڕیاره‌ی خۆی. به‌تایبه‌ت ئێستا میدیای باشوور و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت زۆر رۆڵ ئه‌گێڕن، من وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی رامین داوا له كاربه‌ده‌ستانی حیزبی و حكومی له باشووری كوردستان ئه‌كه‌م به تایبه‌ت له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی و ئه‌وانه‌ی وا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه له باشوور و ئه‌توانن ده‌نگ و كاریگه‌رییان هه‌بێت، نه‌هێڵن چالاكێكی كورد له سێداره بدرێت، هیوادارم ئه‌وه بكه‌ن. ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: ئاگاداری بڕێ لە نامه‌كانی كه‌سایه‌تییه‌كانی باشوور هه‌ین به نهێنی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دره‌و میدیا: ئێوه 40 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نیشتیمانتان له ده‌ستدا و برایه‌كتان شه‌هید و یه‌كێكی دیكه‌تان رووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان كراوه‌ته‌وه، دۆخی رامین چ جۆره نیگه‌رانییه‌كی بۆ ئێوه وه‌كو خێزان دروست كردووه؟ ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: ئه‌مه یه‌كه‌مین دۆسیه‌ی له‌م شێوه‌یه نییه له نێو بنه‌ماڵه‌كه‌مان، پێش چه‌ند ساڵێك برایه‌كی ترمان به ناوی ئه‌شره‌فی حوسێن په‌ناهی شه‌هید بوو كه چالاكی سیاسی كورد بوو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌نواند و به تاوانی ئه‌ندامبوون و نواندنی چالاكی سیاسی له كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانی ئێران - كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستانی ئێران. ئه‌نوه‌ری حوسێن په‌ناهی حوكمی له سێداره‌دانی له‌سه‌ر بوو، دیاره ئه‌و چالاكێكی دیاره و ماوه‌ی 7 ساڵ له زیندان بوو دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی 2008 و 2009 حوكمی له سێداره‌دانی هه‌بوو به‌ڵام به‌هۆی فشاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و كوردی و ئێرانی كه هاتنه پشت قه‌زیيه‌كه نه‌یانهێشت كاك ئه‌نوه‌ر ئیعدام بكرێت، له كۆتایی دوای 7 ساڵ له زیندانیكردن ئازاد كرا و ئێستا له شاری تاران له‌ژێر چاودێری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه و له‌وێ ئه‌ژی. ئه‌مه دووه‌مین حوكمی له سێداره‌دانه له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی ئێمه، جگه له‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نیشتیمانمان له ده‌ستدا كاك ئه‌شره‌فی براشمان له ده‌ستداوه. بنه‌ماڵه‌ی ئێمه له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو زیاتر له 6 كه‌سمان به تاوانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی و چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی گیراون و راپێچی زیندان كراون و شه‌هید بوون. چه‌ند كه‌سی بنه‌ماڵه‌كه‌مان پیش‌تر پێشمه‌رگه بوون و له ریزی خه‌باتی گه‌لی كورد بوون، له‌به‌رئه‌وه كۆماری ئیسلامی ئه‌یه‌وێت به ئیعدامی رامین كه كوڕی بچووكی بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌یه و زۆریش خۆشه‌ویسته لای دایك و باوكم به‌تایبه‌تی و لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه وه‌ك كه‌سێكی سڤیل و ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ بووه، ئه‌یانه‌ویت به ئیعدامی ئه‌و هه‌م بنه‌ماڵه‌ی ئێمه چاوترسێن بكات و چیتر نه‌هێلێت بنه‌ماڵه‌ی ئێمه له‌و ناوچه‌یه سه‌ر هه‌ڵبده‌نه‌وه، هاوكات خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات چاوترسێن بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی له حوكمڕانییه‌كه‌ی ناڕازین و بڵێت ئێمه وا له‌و كه‌سانه ئه‌كه‌ین كه ناڕازین لێمان. دره‌و میدیا: پێشینه‌ی رامین چۆن بووه له‌گه‌ڵ چالاكییه سیاسییه‌كانی؟ ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: له ته‌مه‌نی 16 ساڵی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران له نزیك شاری سنه ده‌ستگیر كرا و ماوه‌ی 40 رۆژ له ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان هێڵدرایه‌وه. دوای ئه‌وه ده‌یان جاری تر بانگ كراوه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چالاكی مه‌ده‌نی بووه و چالاكی ژینگه‌پارێز بووه. چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌وه بانگیان كرد و فشاریان خسته سه‌ر، بۆیه هاته باشووری كوردستان له‌وێ بووه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه. پار ساڵ له‌و كاته‌ی دایكم له نه‌خۆشخانه‌بوو له شاری سنه ئه‌و چوو بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌و ببینێت، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیركرا. رامین خۆی به گه‌نجێكی خه‌باتكار زانیوه دژ به نه‌هامه‌تییه‌كان و سته‌مكاری. دره‌و میدیا: رامین بۆچی چووبووه شاری كه‌ركوك؟ چۆن به‌شداری شه‌ڕی تیرۆر بوو؟ ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: كاتی خۆی وه‌كو خۆبه‌خشێك له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه سێ مانگ له سه‌نگه‌ره‌كانی كه‌ركوك له دژی هێزه تیرۆریسته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام –داعش چه‌كی هه‌ڵگرت و شه‌ڕی كرد. به‌ڵام هیچ كاتێكی تر چه‌كی هه‌ڵنه‌گرتووه و له شه‌ڕی سه‌ربازی نه‌بووه ته‌نیا ئه‌و سێ مانگه نه‌بێت كه وه‌ك گه‌نجێكی رۆژهه‌ڵات له باشوور له به‌ره‌كانی شه‌ڕبووه. ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: رامین بۆته سیمبولێك بۆ لاوانی شۆڕشگێڕ كه دژ به حكومه‌تی ئێران ده‌نگیان هه‌ڵبڕیوه دره‌و میدیا: رامین چ خواستێكی هه‌بوو له بواری خوێندن؟ ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: ئه‌و تا ئاستی دبلۆمی له ئێران خوێندووه، به‌داخه‌وه ئه‌و خێزانانه‌ی له رۆژهه‌ڵات كاری سیاسی ده‌كه‌ن و كوڕیان پێشمه‌رگه‌یه یا زیندانی سیاسی ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی بچنه زانكۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری و ده‌زگاكانیان به‌ربه‌ستیان بۆ دروست ئه‌كرێت، بۆیه بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ش له دبلۆم زیاتر نه‌مانتوانی بخوێنین و بچینه زانكۆكانی ئێران. رامین زۆری پێخۆش بوو بچێته به‌شی یاسا له زانكۆ بخوێنیت و ببێته پارێزه‌ر تا بتوانێت له‌سه‌ر دۆسیه‌ی زیندانیانی سیاسی و مافه‌كانی مرۆڤ كه‌سێكی چالاك بێت، به‌داخه‌وه نه‌یانهێشت و ئیجازه‌یان پێنه‌دا له‌وه زیاتر بخوێنێت و بچێته زانكۆ. دره‌و میدیا: له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له رامین داواكاریتان چییه و له ئێران پشتیوانییه‌كه چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت؟ ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: 40 كه‌سایه‌تی ئێران 13ی حوزه‌یران داوایان له رێبه‌ر و سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كرد ئه‌و حوكمی له سێداره‌دانی رامین رابگیرێت. پێیان راگه‌یاندووه، راگرتنی سزاكه ئه‌بێته هۆی ئارامی و ئاسایش بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ئیعدامی ئه‌م چالاكه بارودۆخه‌كه نائاسایی ده‌كات و خه‌ڵكه‌كه ده‌شڵه‌ژێنیت. داوایان كردووه به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی مانگی ره‌مه‌زان و هاتنی جه‌ژن ئه‌م حوكمه رابگرێت و دڵی دایك و باوكی و دڵی خه‌ڵكی كوردستان خۆش بكات. ئێستا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رۆڵێكی گه‌وره ئه‌بینن و له ئێران كاریگه‌ری باشیان هه‌یه، له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوو هه‌زاران كه‌س ده‌نگی رامین بوون و چه‌ندین شه‌پۆلی تویته‌ری بۆ پشتیوانی له‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش بووه هۆی سه‌نج راكێشانی میدیا نیوده‌وڵه‌تییه‌كان و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه. ئه‌م ماوه‌یه سه‌ردانی زۆربه‌ی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان كردووه، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی تائێستا له‌سه‌ر خه‌ته و خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و دۆسیه‌یه ئه‌كات له‌گه‌ڵ باقی وڵاته‌كانی تر بۆئه‌وه‌ی رزگاری بكه‌ن. رامین بۆته سیمبولێك بۆ لاوانی كورد و لاوانی شۆڕشگێڕ كه دژ به حكومه‌تی ئێران ده‌نگیان هه‌ڵبڕیوه و حكومه‌ت به زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئیعدام وه‌ڵامیانی داوه‌ته‌وه، دۆسیه‌ی رامین بۆته دۆسیه‌ی دژ به ئیعدام له هه‌موو ئێران. ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: هه‌ر كاتێك حكومه‌تی ئێران ویستبێتی خه‌ڵك چاوترسێن بكات ده‌ستی بۆ ئیعدامكردنی یه‌كێك له چالاكانی سیاسی بردووه دره‌و میدیا: له هه‌رێمی كوردستان رادده‌ی پشتیوانییه‌كه چۆن ده‌بینی؟ ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی: ئاگاداری بڕی نامه‌كانی كه‌سایه‌تییه‌كانی باشوور هه‌ین به نهێنی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی خۆیان داوایان كردووه ناویان پارێزراو بێت ئێمه نامانه‌وێت ناویان بهێنین. ئه‌گه‌ر دوا رۆژ مه‌جال بوو بۆ ده‌ستخۆشی یان هه‌ر شتێك ئێمه له داخوازی نامه‌یه‌ك وه‌ك بنه‌ماڵه سوپاسی ئه‌وانه ئه‌كه‌ین، به‌ڵام له‌سه‌ر داخوازی خۆیان ئیستا باسیان ناكه‌ین. گرنگه میدیاكانی باشوور پشتوانی له‌م دۆسیه‌یه بكه‌ن، چونكه خاوه‌نداریكردنی دۆسیه‌كه له لایه‌ن ئه‌وان كاریگه‌ری ده‌بێت.
گفتوگۆی رۆژنامەوانی: نامیق رەسوڵ " بەڵێ ئێمە داوامانكردووە دەنگدانی تایبەت هەڵبوەشێتەوە و هەڵیشوەشاوەتەوە ئەمە هۆكاری ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی بە ساختە و بەدەنگی تەزویر لە دەنگدانی تایبەتدا هەریەكەیان، دوو بۆ سێ كورسیان بۆخۆیان مسۆگەركردووە ئێستا ترسی لەدەستدانی ئەم كورسیانەیان هەیە" ئەمە وتەی هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕانە لە پەرلەمانی عێراق، ئەو كە بە حەماسێكی زۆرەوە بەرگری لە دەنگی بزوتنەوەكەی و لایەنە ناڕازییەكان دەكات و بە شانازیەوە باس لە هەوڵەكانیان دەكات لە پەرلەمانی عێراق بۆ رێگریكردن لەو ساختەكارییانەی كە پێی وایە لە بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنەكانی دیكە كراوە، جەخت دەكاتەوە كە " ئەوەی پێویست بوو لەسەر ئەم خولەی پەرلەمان كردی، ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی دەسەڵاتی دادوەرییدایە و دەسەڵاتی دادوەریی لە عێراق هەلێكی مێژوویی بۆ هەڵكەوتووە بۆ ئەوەی رێگەكە راست بكاتەوە، ئەتوانێت ئەنجامی هەڵبژاردنەكە راست بكاتەوە، كە ماف بۆ خاوەن ماف بگەرێتەوە" دەقی چاوپێكەوتنەكە درەو میدیا: ئێستا شەپۆلێكی تەخوینكردنی ئێوە دەستیپێكردووە، بەتایبەت كە ئێوە لە هەمواری یاساكەدا دەنگدانی تایبەتتان لە پارێزگاكانی هەرێم هەڵوەشاندوەتەوە بەبێ ئەوەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق هەڵبوەشێتەوە؟ هۆشیار عەبدوڵا: لە راستیدا لە دەنگدانی تایبەتدا ساختەكارییەكی گەورەی پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن و لە كاتی هەڵبژاردنەەدا كراوە، ئێمەبووین لە حەوت هەشت ساڵی رابردوودا داكۆكیمان لە دەنگی ئەو پێكهاتانە كردووە لە دەنگدانی تایبەتیان دا، جا چی پێشمەرگە بێت یان چی هێزەكانی ناوخۆ بێت چی فەرمانگە فیدراڵیەكان، ئەمانە بەشێكیان پێش هەڵبژاردن ترسێنراون بەوەی كە نان‌بڕاو دەكرێن هەندێكیان سوێندی تەڵاق دراون هەندێكیان بەسەریاندا سەپێنراوە كە دەبێت دەنگەكانیان بەرنەوە بۆ ئاساییش، بۆیە پێمان وایە ئەو ساختەكاریەی لە دەنگدانی تایبەت كراوە رێژەیەكی گەورەیە پێویستە هەڵبوەشێتەوە . بەڵێ ئێمە داوامانكردووە هەڵبوەشێتەوە و هەڵیشوەشاوەتەوە ئەمە هۆكاری ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی بەساختە و بەدەنگی تەزویر لە دەنگدانی تایبەتدا هەریەكەیان، دوو بۆ سێ كورسی بۆخۆی مسۆگەركردووە ئێستا ترسی لەدەستدانی ئەم كورسیانەیان هەیە. هۆشیار عەبدوڵا: لە راستیدا لە دەنگدانی تایبەتدا ساختەكاریەكی گەورە كراوە درەو میدیا: ئەم هەوڵەی ئێوە لە پەرلەمان چۆن و لە كوێوە سەرچاوەی گرتبوو؟ هۆشیار عەبدوڵا: ئەو هەوڵەی ئێمە بەهۆی سوربونی كۆمەڵێك لایەنی سیاسیەوە بوو بەتایبەتی (بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامییە)ەوە زیاتر وەكو ئەو بەشەی پەیوەندی بە كوردەوە هەیە، ئەو بەشەشی پەیوەندی بە سوننەوە هەیە پارێزگا سوننیەكان تەزویری زۆر زۆریان لێكراوە، كۆمەڵێك شاهید عەیان هەیە كە شاهیدی ئەوە ئەدا كە بۆ نمونە، لە سوریا لە ئوردن وێستگەكان فرۆشراون جگە لەوە لە دەنگدانی ئاوارەو مەرجدار و جوڵەی دانیشتواندا ساختەكارییەكی زۆر كراوە، بۆیە بەشێك لەو لایەنە سوننیانەش هاتنە پاڵ ئەم پرسە، جیاواز لەوە هەندێك لەو پەرلەمانتارانەی شیعەش لە دەرەوەی فراكسیۆنەكانیان كە هەست دەكەن دەنگەكانیان دزراوە، ئەمە وایكرد كە بتوانین لەناو پەرلەماندا هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن بكەین و هەوڵبدەین نەخشە رێگەیەك بۆ دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دادوەرییش دابنین بۆ چۆنیەتی رێگری كردن لە ساختەكارییەكان. درەو میدیا: بەرای ئێوە ئەم هەوڵە ئەنجامەكەی بە كوێ ئەگات ؟ هۆشیار عەبدوڵا: ئەوەی پێویست بوو لەسەر ئەم خولەی پەرلەمان كە تا 30/6 هەموو دەسەڵاتێكی یاسادانان و چاودێریكردنی هەیە ئەنجامیداوە، لە ئێستادا لە پێی دەسەڵاتی دادوەریدایەو دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق هەلێكی مێژوویی بۆ هەڵكەوتووە بۆ ئەوەی رێگەكە راست بكاتەوە، پێمان وایە ئەگەر پرۆسەكە بەدەست ئەژماربكرێتەوە بە توانایەكی گەورەی دەوڵەتیەوە وە بەبێ ترس و دەسەڵاتی دادوەری هەستێت بەو ئەركەی لە چوارچێوەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن دیاریكردووە ئەتوانێت ئەنجامی هەڵبژاردنەكە راست بكاتەوە، كە ماف بۆ خاوەن ماف بگەرێتەوە چونكە داواكراوە بەدەست دەنگەكان جیابكرێتەوەو ئەژمار بكرێت، ئەو كێشانەش كە لە یاریكردنی بە ئەنجامەكانەوە ئەنجامدراوە دیسانەوە دادگا ئەتوانێت خۆی ئەو دەنگدانە بە بەتاڵ ئەژمار بكات، ئەو دەنگە پاكانەی كە لە ناو سندوقەكاندا دەمێننەوە لە هەموو حاڵەتێكدا ئەوە بكرێت بە ئەنجامی كۆتایی، وایە پێمان وایە دەبێت ئەنجامی دەنگی ناو سندوقەكان رابگەیەنرێت نەك ئەو ئەنجامەی بە ئامێری دەنگدانەكە راگەیەنراوە. درەو میدیا: چاوەڕوان دەكەیت دادگای فیدراڵی عێراق پێش كۆتایی هاتنی كێشەی نێوان كۆمسیۆن و پەرلەمان ئەنجامەكە پەسەند بكات ؟ هۆشیار عەبدوڵا: لە راستیدا دادگای فیدراڵی بۆ كۆتا جار ناوەكان پەسەند دەكات، كاتێك كە ناوەكان پەسەند دەكات، كۆتایی بە پرۆسەی ناوەكان دێت، ئەو كاتەی دادگای فیدراڵی ناوەكان پەسەند دەكات واتا پرۆسەكە كۆتایی پێدێت، بەپێی زانیاریەكانی ئێمە دادگای فیدراڵی هەنگاوێكی لەو شێوەیە هەڵناگرێت، واتا تا ئەو كاتەی ئەو تانانەی پێشكەشكراون، ئەو یاسایە لە بارودۆخێكی تایبەتدا جێبەجێنەكرێت، بۆیە پێمان وایە تا ئەو كاتەی دەسەڵاتی دادوەری تەواوی ئەركەكانی خۆی رادەپەڕێنێت، پاشان لەدوای ئەوەوە دادگای فیدراڵی ناوەكان پەسەند دەكات ...
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا له ماوه‌ی هه‌شت مانگدا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگیان بۆ دوو پرۆسه‌ی دژ به یه‌ك دا، یه‌كێكیان بۆ جیابوونه‌وه له عێراق و ئه‌وه‌ی تر بۆ به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵیدا. به‌ڵام له هه‌ردوو پرۆسه‌كه تۆمه‌تباركردن به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری بۆ پارتی دیموكرات و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌بوو، ئێستاش دوو هێزه‌كه كار بۆ دانووستان له پێناو به‌شداریكردن له حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن. بۆیه (دره‌و میدیا) له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رۆكی ده‌زگای ستانده‌ر هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی كرد له دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی له 29ی ئۆكتۆبه‌ر. دره‌و میدیا: به‌ڵگه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن له ریفراندۆمی25ی ئه‌یلول بۆ جیابوونه‌وه له عێراق و له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار بۆ به‌شداریكردن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ساخته‌كاری ئه‌نجامدراوه، بۆچی له هه‌ردوو پرۆسه‌كه پارتی و یه‌كێتی تۆمه‌تبارن به په‌نابردنه به‌ر ساخته‌كاری؟ مه‌سعود عه‌بدولخالق: ئێمه له 27 ساڵی رابردوو دا ئه‌وه‌ی له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان بینی جگه له ساخته و تاڵان و دزی و فڕ و فێڵ شتی راستمان لێیان نه‌بینی، هه‌ر چه‌نده ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها نییه، به‌ڵام ده‌توانین له‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه ده‌ست بخه‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ش خه‌ڵك هیچ جۆره ئومێد و متمانه‌یه‌كی به‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌ماوه، ده‌كرا ئه‌وه‌ی به ساخته‌كاری كرا به‌ڕاستیش بكرایه به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان چونكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رز فێڵ له‌و میلله‌ته بكرێت و ماڵ و سامانی بدزرێت، بۆ مانه‌وه‌ش له ده‌سه‌ڵات ته‌زویر بكه‌ن ئه‌ی چی رێگایه‌ك ده‌مینێته‌وه؟ خه‌ڵك چۆن ئومێد و متمانه به داموده‌زگاكان بكات؟ له راستیدا خه‌ڵك گه‌یشتتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه مانایه‌ك ده‌دات بۆ سیاسه‌ت نه مانایه‌ك ده‌دات بۆ دیموكراسییه‌ت و یاسا، بۆیه خه‌ڵك به‌ره به‌ره موقاته‌عه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و به‌پێی بانگه‌وازه‌كان ناچێت. به‌تایبه‌ت له پرسی ریفراندۆم، ئه‌گه‌ر له هه‌موو پرسه‌كانی تریش ته‌زویریان بكردایه نه ده‌بوو له ریفراندۆم ته‌زویر بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تا دا كه چوونه ناو ریفراندۆم به‌بێ بنه‌مای یاسایی چوون و ساخته‌كاری پێوه دیاربوو، ئه‌نجامه‌كه‌ش هه‌موومان ده‌مانزانی چی به‌سه‌ر دێت. بۆیه هه‌فته‌ی یه‌كه‌می تێنه‌په‌ڕاند سڕیان كرد و دواتر راده‌ستی دادگای فیدڕاڵی عێراق كرا و هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، له‌به‌رئه‌وه ریفراندۆم جگه له سلبیات و دۆڕاندن هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو. ده‌روه میدیا: پارتی و یه‌كێتی ویستیان رابه‌رایه‌تی هه‌ردوو قۆناغه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام ئیستا هه‌نگاوه‌كانیان بۆ دانووستان و به‌شداری له حكومه‌ت ده‌ست پێكردووه، پێتوایه ئه‌و دوو هێزه له دانووستانه‌كان به‌چی ده‌گه‌ن؟ مه‌سعود عه‌بدولخالق: له گووتاره‌كانی قۆناغی ریفراندۆمیان ده‌یانوت "ئێمه هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق ناكه‌ین، ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه چۆن دوو دراوسێی باش بین". باسیان له ده‌ستوور ده‌كرد ده‌یانوت "59 خروقاتی تیایه و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌ستووره گفتوگۆ ناكه‌ین". به‌ڵام سیاسه‌تی خه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو هێزه كه سیاسه‌تی خه‌تی میكیاڤیللییه، هیچ شه‌رمیان به‌وه نییه به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن بكه‌ن و دان به‌و قۆناغه بنێن كه شكستیان هێناوه یه‌كسه‌ر دێنه‌وه سه‌رئه‌وه‌ی ئێستا زۆر مه‌منوونن به ده‌ستوور و زۆر مه‌منوونن به دادگا. دوای ئه‌وه‌ی دادگا وتی، پرۆسه‌ی ریفراندۆم ناده‌ستوورییه و دانیپێدا نانرێت و ده‌بێت هه‌رێم پێوه‌ی پابه‌ند بێت به ده‌ستووری عێراق، ئه‌وان 400 هه‌زار دیناری دادگاییكردنه‌كه‌شیان دا كه نه‌یانبرده‌وه له دادگای فیدڕاڵی. ئێستاش پارتی و یه‌كێتی جارێكی تر به ته‌زویره‌وه به‌ره‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌چن كه كه له سایه‌یدا سوێند بۆ پارێزگاریكردن له یه‌ك پارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌خۆن. ئه‌م جۆره سیاسه‌ته زۆر قێزه‌وه‌ن و ناشرینه، چۆن ویژدانیان قبوڵ ده‌كات بیكه‌ن! چۆن به ته‌زویر دژی ده‌وه‌ستن به ته‌زویر هانای بۆ ده‌به‌نه‌وه؟ ئه‌وه هه‌مووی ناشرین بوونی ده‌سه‌ڵاتی كوردییه و نه‌مانی جه‌ماوه‌ری ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌یه، بۆیه وا له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ناشرین بوون. دره‌و میدیا: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان چۆن درێژه به ناكۆكی سیاسی نێوان حیزبه‌كانی كوردستان ده‌دات؟ مه‌سعود عه‌بدولخالق: ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای بۆش و ساخته و دزی یه‌كده‌گرن، رێككه‌وتنی ستراتیجیش به‌رهه‌می ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه بۆیه به‌هانای یه‌كتره‌وه چوون. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك جار پارتی و یه‌كێتی یه‌كتری به خائین تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، له كاتی پێویستیش دژ به میلله‌ت و به‌ره‌ی گه‌ل یه‌كده‌گرنه‌وه و پشتوانی یه‌كتر ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه كه یه‌كناگرێت، ئه‌و به‌ره‌یه له‌سه‌ر حه‌قی میلله‌ت ناتوانن یه‌كبگرن، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌سه‌ر به‌شی خۆیان تا رادده‌یه‌ك تێگه‌یشتن له نێون شه‌ش هێز دروست بوو ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه. ئه‌وه‌ی گرنگه له‌و رووداوه و ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خاڵی ته‌قلیدی پێشووتر، نابێت ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بین له‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌سكه‌وتی هه‌بێت و بچێت له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتیمانپه‌روه‌ری دانووستان بكات یان له‌گه‌ڵ وڵاتان رێكبكه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه. ده‌سه‌ڵاتی كوردی گه‌نده‌ڵ ده‌توانێت دانووستان له‌سه‌ر هه‌ر جموجۆڵێكی دبلۆماسی بۆ ئه‌وه بكات كه ماڵ و سامانه‌كه‌ی بپارێزێت و تووشی دادگاییش نه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ناتوانێت بیر له‌وه بكاته‌وه چۆن نیشتیمان بپارێزێت یان سه‌ربازانی وڵاتانی تر كه هاتنه ناو كوردستان ده‌ریانبكات و كوردستان بپارێزێت، ئه‌وانه جۆره چاوه‌ڕوانییه‌كن زۆر دووره له‌م ده‌سه‌ڵاته. دره‌و میدیا: بارزانی له 29ی ئۆكتۆبه‌ر و دوای ریفراندۆم بووه سه‌رۆكێكی ون، ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی بارزانی بۆ دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق چ جۆره ده‌ركه‌وتن و واتایه‌كی سیاسی هه‌یه؟ مه‌سعود عه‌بدولخالق: له دوای ریفراندۆم پێنج سه‌ركرده‌ی كورد ناویان چووه ناو دۆسییه‌ی داخراو و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌كراو، مه‌سعود بازانی یه‌كێكه له‌وان. وه‌ك چۆن سه‌دام حوسێن كاتی خۆی شكستی هێنا و مه‌له‌فی داخرابوو و وڵاتانی جیهان هێشتیانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بۆئه‌وه‌ی مه‌رجه قورسه‌كانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، ئیستا داگیركه‌رانی ده‌وروبه‌ریشمان زۆر پێیان خۆشه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شكستخواردوو و دۆسییه داخراوه له رووی نێوده‌وڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه بمینێته‌وه تاوه‌كو مه‌رجه‌كانیان به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنن، وه ده‌یسه‌پێنن و له داهاتوو زۆر زیاتریشی ده‌كه‌ن. وه‌كو یارمه‌تیش له‌وانه‌یه یارمه‌تی ئه‌و لایه‌نه بده‌ن، گومانێكی زۆریش هه‌یه له‌و ته‌زویره‌ی ریفراندۆم هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی به‌شدارییان كردبێت و به تایبه‌تی په‌نجه بۆ ئێران درێژ ده‌كرێت. ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی ئێستای ئه‌و پێنج سه‌ركرده‌یه‌ی كه مه‌له‌فیان داخراوه، هه‌ر جۆره جموجۆڵێكی دبلۆماسی بكه‌ن ته‌نیا له زه‌ره‌ری كورده. حه‌ز ده‌كه‌م نموونه‌یه‌ك باس بكه‌م، كاتی خۆی ئه‌گه‌ر سه‌دام حوسێن له ساڵی 1991ه‌وه ده‌ستی له‌كار بكێشایه‌ته‌وه و به یه‌كجاری دوور بكه‌وتایه‌ته‌وه، نه حیزبی به‌عس نه عێراق وای به‌سه‌ر نه‌ده‌هات وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هات. به هه‌مان شێوه له كوردستانیش ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له دوای ریفراندۆمه‌وه دۆسییه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان داخراوه له ژێر سزادان، چه‌نده دوور بكه‌ونه‌وه له سیاسه‌ت هه‌رێمی كوردستان قازانج ده‌كات، به پێچه‌وانه‌ش چه‌نده نزیكتربن و بێنه‌وه مه‌یدان به‌شكسته‌وه دێنه‌وه و سزاكانی سه‌ر هه‌رێم زیاتر ده‌بێت كه ئیستاش هه‌رێم به‌هۆی ئه‌وانه‌وه له‌ژێر سزادایه. مەسعود عەبدولخالق: ئێمه له 27 ساڵی رابردوو دا ئه‌وه‌ی له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان بینی جگه له ساخته و تاڵان و دزی و فڕ و فێڵ شتی راستمان لێیان نه‌بینی دره‌و میدیا: ئه‌و پێنج سه‌ركرده سیاسییه كێن كه له ژێر سزای نێوده‌وڵه‌تیدان و وه‌ك تۆ ده‌ڵێی دۆسیه‌یان داخراوه؟ مه‌سعود عه‌بدولخالق: ئه‌وه‌ی كه مسۆگه‌ره و دیاره له‌نێو دۆسییه‌ی پێنج سه‌ركرده دوورخراوه‌كه‌ی هه‌رێم له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی پێشووتر كاك مه‌سعود بارزانییه، كاتی ئستیقاله‌كه‌شی باشترین به‌ڵگه‌یه كه هه‌ر یه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا به به‌یاننامه‌ی فه‌رمی خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به دووركه‌وتنه‌وه‌ی. به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌ی زانیاری جیهانی، ئه‌وانه‌ی له ریفراندۆم به‌شداربوون جارێكی تر مامه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان له‌گه‌ڵ ناكرێت. به‌پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كانیش، ئه‌و كات كه ماكگۆرك چووبووه لای جه‌نابی كاك مه‌سعود دوو شایه‌دی كوردی بردبوو و له‌وێ به راشكاوی به بارزانی وتبوو ئه‌گه‌ر ئه‌و ریفراندۆمه بكرێت و به‌گوێی ئه‌مریكا و ئه‌و وڵاتانه نه‌كه‌ی، ئێمه جارێكی تر مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ناكه‌ین. چوار كه‌سه‌كه‌ی تر مه‌رج نییه كه‌سی یه‌كه‌می حیزبه‌كان بن، به‌ڵام له‌ناو یه‌كێتی و له‌ناو پارتی كه‌سی تریش هه‌ن، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامیش وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه زانیاریمان هه‌بێت له‌و لیسته‌دان، به‌ڵام زیاتر ته‌ركیز خراوه‌ته سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی پێشوو. دره‌و میدیا: به‌پێی پێشبینییه‌كانت مه‌رجه‌كانی پارتی و یه‌كێتی چی ده‌بێت له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در یان هێزه‌كانی تر بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی داهاتووی عێراق؟ مه‌سعود عه‌بدولخالق: به گشتی ئاگاداری ئه‌وه‌ین كاتی خۆی ئه‌و دوو هێزه‌ی ده‌سه‌ڵات كورسی و ئیمكانییه‌تیان زۆر بوو، پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان به‌هێز بوو له‌ناو عێراق به‌ڵام كارێكی وایان پی نه‌كرا، ئێستاش به‌و دۆخه شكستخواردووه‌یان به ته‌زویر و ملخوارییه‌وه ده‌چنه به‌غداد ناتوانن شتێك بكه‌ن، ته‌نیا ده‌توانن شوێنكه‌وته‌بن و به دوای ئه‌و هێزانه‌وه بن. پێشتر به‌غداد و هه‌ولێر وه‌ك دوو پایته‌خت وابوون ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان دڵ بوایه ئه‌وه‌ی تر مێشك بوو، جارێ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر نه‌ما به‌هۆی ئه‌و ریفراندۆمه و ئیستا به‌غداد بۆته شوێنه گرنگه‌كه، بۆیه لێره‌وه به رجا و تكا ده‌چن و پێموانییه شتێكی وایان پێبكرێت ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه بشدارده‌بن. سیناریۆی پارتی ئه‌وه‌یه هوشیار زێباری بكات به سه‌رۆك كۆمار، پێموانییه عێراق رێگا بدات كه‌سێك ببێته سه‌رۆك كۆمار كه پێشتر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌ری كردبێت. داوا و خواسته‌كانی حیزبی گه‌نده‌ڵ زۆر لاواز و كه‌سییه له ئاستی رووداوه‌كان نییه نابێ خه‌ڵك ئومێدی زۆری به‌وه هه‌بێت. مەسعود عەبدولخالق: ئه‌گه‌ر له هه‌موو پرسه‌كانی تریش ته‌زویریان بكردایه نه ده‌بوو له ریفراندۆم ته‌زویر بكه‌ن دره‌و میدیا: لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له هه‌وڵه یاسایی و سیاسیه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان به‌هۆی ساخته‌كاری، پێتوایه بتوانن گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كاندا بهێنن؟ مه‌سعود عه‌بدولخالق: ناڵێم عێراق ده‌ستی له‌و ته‌زویره هه‌یه چونكه ئه‌گه‌ر عێراق بیكردایه عه‌بادی بۆخۆی ده‌یكرد، پێده‌چێت ده‌ستی وڵاتانی هه‌رێمی و هه‌ندێك لایه‌ن بێت له عێراق و مه‌رج نییه هه‌موو حیزبه‌كان كردبێتییان، هه‌تا ئه‌و حیزبانه‌ی ته‌زویریشیان كردووه هه‌موویان ئاگایان لێ نییه چونكه ئه‌و باڵ باڵێن و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمیانه ئه‌وان راسته‌وخۆ ئاگایان لێیه، كه من كه‌ركوكی لێ ده‌به‌مه ده‌ره‌وه. به‌ڵام گرنگه ئه‌و شه‌ش لایه‌نه به‌ره‌یه‌كی به‌هێز و سه‌ركردایه‌تییه‌كی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن و غورفه‌ی عه‌مه‌لیاتیان هه‌بێت و ستراتیجییه‌تی نوێ دابڕێژن، به‌م رێگایه كاری گه‌وره‌یان پێده‌كرێت.