هه‌رێمی کوردستان؛ نیشتمانێک له‌سه‌ر نیوه‌ی خاکه‌که‌ی
2018-10-16 16:48:44
■ خه‌بات عه‌بدوڵڵا
ئه‌و هێڵه‌ی ئێستا بۆته سنوری نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق، سه‌ره‌تا هێڵی هودنه‌یه‌کی رانه‌گه‌یه‌ندراو بوو، دوای راماڵین و کشانه‌وه‌ی سوپای عێراق له پارێزگاکانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک له هاوینی 1991دا، هه‌مان هێڵ بۆوه به هێڵی جیاکه‌ره‌وه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتی کوردی و عێراقی به‌عس.
پاش روخانی فاشیزمی به‌عسی و به‌گوێره‌ی رێکه‌وتنێکی نه‌نوسراو له نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا، وه‌کو هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی گه‌وره، هه‌مان هێڵ کرایه‌وه به سنوری نێوان ناوه‌ند و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵه‌مڕۆی حکومه‌تی هه‌رێم به‌پێی مادده‌ی 58 و پاشتر مادده‌ی 140، کرانه ناوچه‌ی "کێشه‌له‌سه‌ر".
روپێوی هه‌رێمی رزگاركراوی كوردستان به ده‌وروبه‌ری 40,000 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه مه‌زه‌نه ده‌كرێت، به‌و پێیه روپێوی هه‌رێم ده‌یه‌كی خاكی ئێستای عێراقه (روپێوی عێراق به‌كوردستانه‌وه 437,393 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه).
سنوری هه‌رێمی رزگاركراوی كوردستان به هێڵێك گه‌ر له باشوری خۆرهه‌ڵاته‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، شارۆچكه‌كانی قۆره‌تو و مه‌یدان و كه‌لار و كفری ده‌خاته ناو سنورهكهیهوه و هێڵی سنور به‌ره‌و باكور و باكوری خۆرئاوا شارۆچكه‌ی قادركه‌ره‌م وه‌کو ناوچه‌یه‌کی "کێشه‌له‌سه‌ر" جێ ده‌هێڵێت، ئینجا به چه‌مچه‌ماڵ و شوان‌دا ره‌ت ده‌بێت و یه‌كه‌میان ئازادكرا‌و و دووه‌میان دیسانه‌وه به ناوچه‌یه‌کی "کێشه‌له‌سه‌ر" داده‌نرێت، ناوچه‌کانی داره‌مان و قوشته‌په و هه‌نجیرۆك ده‌كه‌ونه هه‌رێمه ئازادكراوهكهوه و قه‌ره‌باغ، کورتیان، قازیخانه، گردهلانکه و هه‌موو قه‌زای مه‌خمور بوونه‌ته ناوچه‌ی کێشه‌له‌سه‌ر و پاشان هێڵی سنور به ته‌نیشت ئهلكێش و شێخان و فایده‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی رزگارکراوی کوردستاندا ره‌ت ده‌بێت و باختهمه به ئازادكراوی له‌خۆ ده‌گرێت و دواجار به‌شێك له كه‌ناره‌كانی ده‌ریاچه‌ی موسڵ و روباری دیجله له‌وپه‌ڕی باكوری خۆرئاوای هه‌رێمه‌كه ده‌كاته هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد و عێراق.
جگه له قه‌زای مه‌خموری سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر و روپێوێكی بچوكی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، ئیتر هه‌رێمی رزگاركراوی كوردستان هه‌ر سێ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكی به هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانیانه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدایه و له‌ڕووی دابه‌شبوونی ئیداریشه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رزگاركراوی كوردنشینی سه‌ر به پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌دین، دیاله و که‌رکوکی تێكه‌ڵ به سنوره ئیدارییه‌كه‌ی خۆی كردووه.
له رووی عه‌سکه‌رییه‌وه هێڵی سنور له‌گه‌ڵ ئێستای عێراقدا شێوه‌یه‌كی رێك (مستقیم)ی هه‌یه، جگه له پارێزگای سلێمانی كه شێوه‌یه‌كی رووچاڵانهی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی رزگارکراوی کوردستاندا هه‌یه، ئیتر هێڵی سنور قۆقزانه و به شێوه‌یه‌كی ترسناك روو له هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و ناوچه‌كانی بادینانه.
* * *
به‌شی گه‌وره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه به ناوچه‌ی "كێشه‌له‌سه‌ر" ناوزه‌دكراون، ئه‌و ناوچانه‌ن كه له سه‌رده‌می فاشیزمی به‌عسیدا و له روانگه‌ی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه دژ به "مه‌ترسی كورد"، وه‌كو زۆنێكی ئاسایش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و له‌و پێناوه‌شدا فاشیزمی به‌عسی له‌رێی داڕشتنی كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ره‌ی ستراتیژییه‌وه كه مه‌به‌ست لێیان به پله‌ی یه‌كه‌م پاراستنی هه‌ر سێ شاری كه‌ركوك و موسڵ و خانه‌قین بووه، ته‌نگی به كورد هه‌ڵچنیوه.
ئه‌و ته‌وه‌رانه به جۆرێك داڕێژراون كه هه‌موو ناوچه ستراتیژییه‌كان، ناوچه ئابورییه‌كان، ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كانی نیشته‌جێبوونی دانیشتوان، گرێكانی هاتوچۆ، ناوچه‌كانی نزیك ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كان، له ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی جاران داببڕێت و ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له عێراق له‌ناو ببات. ئه‌و ته‌وه‌رانه به‌شێوه‌یه‌ك داڕێژراون، كه قوڵایی ستراتیژیی و جوگرافیی بۆ كه‌ركوك و موسڵ و خانه‌قین و دهروبهرهكهیان دروست بكه‌ن. ئه‌مه‌ش به گۆڕینی ئیداریی ناوچه‌كانی كوردستان و ده‌ركردنیان له سنوری ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی و پاشان راگواستن و ته‌عریب كردنیان.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه فاشیزمی به‌عسی، قه‌زا كوردنشینه‌كانی(دوزخورماتوو، كفری، كه‌لار، چه‌مچه‌ماڵ)ی به هه‌موو ناحیه‌كانیانه‌وه، له سنوری كارگێڕیی پارێزگای كه‌ركوك دابڕی و به‌سه‌ر پارێزگاكانی سه‌لاحه‌دین و دیاله‌و سلێمانیدا په‌رشوبڵاوی كردنه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌ركوكه‌وه و به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی دانیشتوانه كورده‌كه‌ی ناوشاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی شاره‌كه له "مه‌ترسی كورد"، عێراقی به‌عس قه‌زا كوردنشینه‌كانی(تلكێف، ئاكرێ، شێخان، حه‌مدانیه، شه‌نگار، ته‌له‌عفه‌ر)ی به هه‌موو ناحیه‌كانیانه‌وه، له ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی دابڕی و له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه به پارێزگای نهینهواوهی گرێدان. پاشان قه‌زاكانی(خانه‌قین، مه‌نده‌لی، به‌دره، كفری)ی به هه‌موو ناحیه‌كانیانه‌وه، به‌سه‌ر هه‌ردوو پارێزگای دیاله و واسیتدا دابه‌ش كرد.
به‌پێی ئه‌و سنوره بێت كه عێراقی به‌عس له ساڵی 1974 دا و پاش شكستهێنانی گفتوگۆكانی كورد و ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ "ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی" دایڕشت و به كوردستانی له‌قه‌ڵه‌مدا، ته‌نیا (36,374) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ی له هه‌موو خاكی كوردستانی باشور هێشته‌وه كه مه‌ڵبه‌نده‌كانی هه‌ر سێ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و بیست و یه‌ك قه‌زا و حه‌فتا ناحیه‌ی له‌خۆگرتبوو.
رووبه‌ری كوردستانی باشور ده‌وربه‌ری (85000) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه، ئه‌و روبه‌ره‌ی كه كورد ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا ده‌شكێت و به هه‌رێمی كوردستان ناسراوه، به نزیكه‌ی (40000) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه مه‌زه‌نده ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی كه نیوه‌ی خاكی باشور هێشتا له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵه‌مڕۆی كوردیدایه و به‌پێی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور به ناوچه‌ی "كێشه‌له‌سه‌ر" پێناسه‌كراوه.
به‌و پێیه و به گوێره‌ی سنوری كارگێڕیی سه‌رده‌می به‌عس، پارێزگای كه‌ركوك به هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانیه‌وه، قه‌زای مه‌خموری سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، هه‌موو قه‌زا و ناحیه كوردستانییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای موسڵ جگه له قه‌زای ئاكرێ، هه‌موو قه‌زا و ناحیه كوردستانییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای واست، قه‌زای دوزخورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌و ناوچانه‌ن كه پێویسته له‌رێی مادده‌ی (140)ه‌وه چاره‌نوسیان یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
* * *
ناوچه كوردستانییه‌كان له عێراقدا سێ جۆرن: ئه‌وانه‌ی له راپه‌ڕیندا رزگارکران و ئێستا پێیان ده‌وترێت هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وانه‌ی كه كوردستانین و به‌عس داگیری كردبوون، ئنجا ئه‌وانه‌ی كه ده‌شێت ناكۆكییان له‌سه‌ر بێت.
ئه‌گه‌رچی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی جاران هه‌موو خاكی كوردستانی باشوری نه‌ده‌گرته‌وه، به‌ڵام به‌عسییه‌كان له گفتوگۆكانی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رانی كورد دانیان به‌وه‌دا ده‌نا له سۆنگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی عێراقه‌وه ئاماده نین هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردیی بخه‌نه‌وه ناو قه‌ڵه‌مڕۆی ئۆتۆنۆمییه‌وه. كه‌چی كه به‌عس روخا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بێ سێ و دوو ئاماده بوو هه‌مان ئه‌و سنوره‌ی ساڵانی 1991 - 2003 بكات به سنوری نێوان خۆی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان و هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئاماده بوو هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كانی تر هه‌ر له گۆتره و له میانه‌ی مادده‌ی 58ی قانونی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و پاشان مادده‌ی 140ی ده‌ستوردا، وه‌كو "ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌ر" دابنرێن. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه چاره‌نوسی هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كێشهلهسهری نێوان شیعه و سوننه‌دا گرێدا و ئاماده‌ش بوو له‌رێی راپرسییه‌وه یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
راپرسی وه‌کو میکانیزمێک بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ناوچه‌یه‌ک یان هه‌رێمێک، میکانیزمێکی ئێجگار هه‌ڵه و پڕ مه‌ترسییه. پێده‌چێت سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له دانانی ئه‌م میکانیزمه‌دا وه‌کو دواقۆناغی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 پشتیان به‌و پێشنیازه به‌ستبێت که کاتی خۆی له گفتوگۆی نێوان به‌عس و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کورد له ساڵی 1970دا، مه‌لا مسته‌فای ره‌حمه‌تی وه‌کو چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی که‌رکوک خستبویه به‌رده‌ستی به‌عسییه‌کان. ئه‌وه‌تا له به‌ندی 14ی به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاردا هاتوه: " هه‌نگاوی پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ یه‌کخستنی ئه‌و پارێزگا و یه‌که ئیدارییانه‌ی که زۆرینه‌ی کورد نیشته‌جێن تیایدا، به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رژمێرییه ره‌سمیانه‌ی که پاشان ئه‌نجام ده‌درێن".
ئاخر مه‌رج نیه ناوچه‌ی کێشه‌له‌سه‌ر ته‌نها ئه‌و ناوچانه بن که خه‌ڵکیان تێدا نیشته‌جێیه و بۆ به‌لاداخستنی کێشه‌که پرسوڕا به خه‌ڵکه‌که‌ی بکرێت. ده‌شێت ناوچه‌یه‌ک (بۆ نمونه: هه‌ندێک ناوچه‌ی بیاباناوی، روبه‌ره ئاوییه‌کان، چیابهرزهکان، ... هتد)، به ناوچه‌ی کێشه‌له‌سه‌ر دابنرێت و هیچ که‌سێکیشی تێدا نه‌ژی. کوردستانیبوونی ئه‌م یان ئه‌و ناوچه به‌وه یه‌کلایی ناکرێته‌وه که سبه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی بڕیار ده‌ده‌ن بێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان یان نا، ئه‌مه گه‌مه‌یه‌کی ترسناکه و نه‌ده‌کرا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد چاره‌نوسی به‌شێکی گه‌وره‌ی خاکه‌که‌ی به راپرسییه‌ک بسپێرێت که هیچ که‌سێک ناتوانێت گه‌ره‌نتی ئه‌نجامه‌که‌ی بکات. ئه‌مه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی دیشه‌وه تا ئێستاکه رۆشن نیه ئاخۆ ئه‌گه‌ر کارێکی له‌و جۆره چووه واری کارپێکردنه‌وه، راپرسی له‌سه‌ر چ ئاستێک ئه‌نجام ده‌درێت؟ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا یان قه‌زا و ناحیه؟
راستیه‌که‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد خۆشی نازانێت و بێئاگایه له چۆنێتی سازدانی ریفراندۆم له‌و ناوچانه‌ی كه به‌پێی مادده‌ی 140 به "ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌ر" ناوزه‌د كراون، چونکه له مادده‌که‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ک باس له چۆنێتی جێبه‌جێکردنه‌که‌ی نه‌کراوه، له‌كاتێكدا هه‌ندێك پێیانوایه كه پێویسته ریفراندۆم له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ندێكی تر پێیان باشه له‌سه‌ر ئاستی قه‌زا و ناحیه بێت.
ئه‌گه‌رچی سازدانی ریفراندۆم له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا ده‌شێت له پارێزگایه‌کی وه‌کو كه‌ركوكدا له خزمه‌تی كوردا بێت، به‌ڵام سازدانی هه‌مان پرۆسه له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین و واسیت، نه‌ك له خزمه‌تی كوردا نابێت بگره چه‌ندین قه‌زا و ناحیه‌ش كه حاڵی حازر به ده‌ست كورد خۆیه‌وه‌ن، ئه‌وانیش له ده‌ست ده‌درێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه تا حاڵی حازر سنوری كارگێڕیی پارێزگاكان و به‌تایبه‌تیش پارێزگای كه‌ركوك هه‌ر هه‌مان ئه‌و سنوره‌یه كه فاشیزمی به‌عسی له ساڵی 1977دا و له روانگه‌ی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه، هه‌موو قه‌زا كوردنشینه‌كانی كفری و كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ و دووزخورماتووی لێ جیاكرده‌وه و به‌سه‌ر پارێزگاكانی سلێمانی و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله دابهشیكردهوه، بۆیه مه‌حاڵه گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاش له كه‌ركوكدا ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، مادده‌ی 140 به دڵی كورد به‌ڕێوه بچێت.
* * *
کێشه‌ی کورد له عێراقدا کێشه‌یه‌کی سیاسییه نه‌ک قانونی، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی که دواجار پێویسته له‌ڕێی دانوستانی سیاسییه‌وه نه‌ک له هۆڵی پارله‌مان کێشه‌که یه‌کلایی بکرێته‌وه. کێشه‌ی کورد جیاواز له کێشه‌ی گه‌لانی تری عێراق، کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه و ره‌گوڕیشه‌ی مێژوویی هه‌یه، كێشه‌ی کورد کێشه‌ی پشکداریی نیه له ده‌سه‌ڵاتدا، راستییه‌که‌ی حه‌زی گرتنه‌ده‌ستی ئه‌م یان ئه‌و پۆستی به‌غدا حه‌زێکی کوردییانه نیه، کێشه‌ی کورد کێشه‌ی گه‌لێکه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاکه‌که‌ی به‌زۆر به عێراقه‌وه لکێنراوه، به‌درێژایی مێژووی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ش هه‌وڵی سڕینه‌وه و قڕکردنی ده‌درێت.
هه‌ڵه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ئه‌وه بوو کێشه‌که‌ی له ناوه‌ڕۆکه سیاسییه‌که‌ی داماڵی و کردیه کێشه‌یه‌کی قانونی و وه‌کو زۆرێک له کێشه لاوه‌کییه‌کانی تری عێراق به ده‌ستوری سپارد. مادده‌ی 140 که گوزاره‌یه له چاره‌سه‌ری قانونییانهی داوا ئه‌رزییه‌کانی کورد، مادده‌یه‌کی کێشه‌ئامێزه. هه‌مان ئه‌و گرفتانه‌ی که ساڵانی پێشوو رێگر بوون له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنی مادده‌یه‌کی له‌و جۆره‌دا، هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامن. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌نگی لایه‌نی به‌رامبه‌ر به بیانووی به‌سه‌رچوونی مادده‌که و هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی پاش هه‌موارکردنی ده‌ستور، زۆر له جاران بڵندتره.
له‌ڕاستیدا هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک بۆ جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 له‌ئارادا نه‌ماوه، بۆیه حاڵی حازر دوو رێگه له‌به‌رده‌م سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورددان بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه، ئه‌وانیش یان به‌کارهێنانی هێز و سه‌پاندنی دیفاکتۆیه له‌و ناوچه کوردستانییانه‌ی که چاره‌نوسیان به مادده‌ی 140 سپێردراوه، یاخود ساغکردنه‌وه‌ی چاره‌نوسیانه له‌ڕێی دانوستانی نێوان سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و حکومه‌تی به‌غدادا.
ئاخر له‌کاتێکدا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد خه‌ریکی لێک نزیککردنه‌وه و رێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی به‌رامبه‌ره‌که‌یه‌تی، ئا له‌م ده‌مه‌دا و ته‌نانه‌ت له غیابی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تدا، هه‌ندێک له لایه‌نه ده‌سڕۆیشتووه‌کانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق تازه‌به‌تازه خه‌ریکی دووباره ته‌عریبکردنه‌وه‌ی ناوچه کوردستانییه دابڕێنراوه‌کان و ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی دانیشتوانه کورده‌که‌ی ئه‌و ناوچانه‌ن.
* * *
رووبه‌ری عێراق بێ له كوردستان (350,052) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه، له‌و رووبه‌ره (168,552) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه كه نزیكه‌ی نیوه‌ی خاكه‌كه‌ی ده‌كات و به‌شی گه‌وره‌ی دانیشتوانه عه‌ره‌به سوننه مه‌زهه‌به‌كانی تێدا نیشته‌جێن، بیابانه و سه‌رچاوه گرنگه‌كانی ژیانی تێدا نیه، ئه‌وه‌شی كه ده‌مێنێته‌وه روپێوێكی تێكه‌ڵه‌ی خاكه گردۆڵكه‌یی و ده‌شته لیتهییهكانه كه جگه له ره‌شه خاكه‌كانی كه‌ناره‌كانی هه‌ردوو روباری دیجله و فورات، ئیتر له به‌شێكی گه‌وره‌یدا رووبه‌ره ئاوییه‌كانی زۆنگاو و عهماراوهكان دایده‌پۆشن، بۆیه عێراق (جگه له ناوچه‌كانی ئه‌وپه‌ڕی باشوری)، ئیتر له بژێوی خۆیدا پشتی ته‌واوی به كوردستان به‌ستووه.
ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به سه‌رچاوه ئاوییهكانیهوه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، ئه‌وا ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌کان به سه‌رچاوه زۆروزه‌وه‌نده‌كانی په‌ترۆڵه‌وه ده‌نازێت. جگه له بایه‌خی ئابوری، له رووی ستراتیژی عه‌سكه‌رییه‌وه، شاره‌كانی سه‌ر به‌م ناوچانه و به‌تایبه‌تیش شاره‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و خانه‌قین هه‌میشه گرێی هاتوچۆی داگیركردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن بووه له‌م به‌شه رزگاركراوه‌ی كوردستان.
بۆ ئه‌وه‌ی کورد به ئاسوده‌یی بژی، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر موسڵ وکه‌رکوک وخانه‌قیندا هه‌بێت، گرنگی ئه‌و سێ شاره هه‌ر له‌وه‌دا نیه كه سێ ناوچه‌ی كوردیی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراقن، ئه‌و سێ شاره له‌مڕۆدا گرێی هاتوچۆی داگیركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی رزگاركراوی كوردستان و له باری رزگاربوونیاندا سێ داشی سواری قه‌واره‌ی كوردستان ده‌بن به‌سه‌ر عێراقی داهاتوی دراوسێیه‌وه.
مه‌حاڵه هه‌رێمی كوردستان له‌داهاتوودا بێ له‌و ناوچانه، ئاماده‌بێت بیر له سه‌ربه‌خۆیی بكاته‌وه، یان ته‌نانه‌ت وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆش بتوانێت درێژه به مانه‌وه‌ی خۆی بدات.
سەرنج:
* سه‌باره‌ت به داتا و نه‌خشه و زانیارییه‌کانی دووتوێی ئه‌م وتاره، بڕوانه:
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: بنه‌ما تیۆرییه‌کانی جوگرافیای عه‌سکه‌ریی کوردستانی باشور، سلێمانی، 2005.
* نەخشەکانی بۆ ئەم باسە دانراون؛ یەکەمین نەخشەی بڵاوکراوەی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکانی کوردستانە کە ساڵی ١٩٩٥ کێشاومن و لەمیانەی وتارێکی چوار ئەڵقەیی بەناونیشانی: [تەوەرە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان] لە کوردستانی نوێ‌دا بڵاوم کردوونەتەوە.