درەو: راپۆرتی: د. دانا عەلى ساڵح / پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، د. باخان ئاکۆ نەجمەدین / پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان گۆڤاری ئاییندەناسی بەرایی هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە دیارترین بکەرە نادەوڵەتییەکانی جیهان ئه‌مڕۆ هەژمار دەکرێت. بە گۆڕینی ڕژێمی سیاسی لە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ و پەسەندکردنی دوایین دەستووری عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥، هەرێمەکە وەک یەکەیەکی فیدراڵی بە فەرمی ناسێنرا کە سەرەتایەکی باش بوو بۆ گەشەکردنی پەیوەندییە ده‌ره‌كییه‌كانی هەرێمی کوردستان لە سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێودەوڵه‌تی، لە نێویشیاندا وڵاتی چین. ڕووخاندنی ڕژێمی عێراق؛ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی باش بوو بۆ سەرەتای پەیوەندیی ڕاستەقینەی نێوان چین و هەرێمی کوردستان. پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو لایەنە بەرەو قۆناغێکی نوێ هه‌نگاوی نا، کاتێک چین، به تایبه‌تی کۆمپانیا نەوتییەکانی، وەک ناوچەیەکی ستراتیژی و خەڵاتێکی مەزن له هەرێمی کوردستانیان ڕوانی، بۆ دەستەبەرکردنی خواستە ئایندەییەکانیان لە بواری وزە و نەوت، بە تایبەتتر لە پاش ڕاگەیاندنی پڕۆژەی دەستپێشخەریی پشتێن و ڕێگا (Belt and Road Initiative-BRI) لە لایەن حکومەتی چینەوە لە ساڵی ٢٠١٣دا. جگه له‌مه، چین بە پەرۆشەوە هەنگاوی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دیلۆماسییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا نا، به تایبه‌ت پاش کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر لە ساڵی ٢٠١٤دا. لێرە بەدواوە، پەیوەندییەکانی چین و هەرێمی کوردستان بە جۆرێک فراوان بوو كه جگە لە پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی، لە سەرجەم بوارەکانی دیکەی وەک کولتووری، زانستی و فەرهەنگی… هتد؛ گه‌شه‌ی کرد. ئه‌م توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ تیشکخستنەسەر پەیوەندیی دوولایەنەی چین و هەرێمی کوردستان لە لایەک و خستنەڕووی سیناریۆ ئایندەییەکانی ئەم پەیوەندییە لە لایەکی دیکە. باسی یه‌كه‌م: هه‌رێمی كوردستان و چین: به‌رژه‌وه‌ندییه ئاڵوگۆڕكراوه‌كان هەر چەندە چین و هەرێمی کوردستان دوو ئەکتەری ناهاوتا و نایەکسانن لە سەرجەم بوارەکانی ئابووری، سیاسی، سەربازی، بازرگانی و… هتد، بەڵام ئەوەی ئەو دوو لایەنەی پێکەوە کۆ کردووەتەوە بریتییە لە بوونی بەرژەوەندیی هاوبەشی دوولایەنە، کە لە بەشەکانی داهاتوودا بە وردی شرۆڤەی بابەتەکە دەکەین. ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: چین و هه‌رێمی كوردستان: پێگه و بایه‌خی نێوده‌وڵه‌تی چین جگە لە فراوانیی ڕووبەرەکەی کە گەورەترین وڵاتی جیهانە و مەزندە دەکرێت بە (٩.٥٩٦.٩٦٠کم٢) کە ڕووبەرەکەی هێندەی ڕووبەری ئەمەریکا و ئەورووپایە کە ئەمەش هۆکارە کە ببێتە خاوەن پێگەیەکی جیۆپۆلەتیکی گرنگ و بەبایەخ، لە هەمان کاتدا چین زۆرترین دانیشتووانی جیهان پێک دەهێنێت کە پشتبەست بە ئاماری (٢٠٠٥)، ژمارەی دانیشتووانەکەی دەگاتە (١.٣٠٦.٣١٣.٨١٢) کەس. لە ڕووی گەشەی ئابووری و بازرگانییەوە چین پێش هەموو دەوڵەتانی جیهان کەوتووە، کە زیاتر لە (٤٠٠٠٠٠) کۆمپانیا لە (١٧٠) دەوڵەتی جیاوازی جیهانەوە لە چین سەرمایەگوزاری دەکەن([1]). داهاتی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی چین لە ٢٠٢١دا بە (١٧.٧) ترلیۆن دۆلار مەزندە کرا([2]). هەروەها چین لە ساڵی ٢٠٢٣دا گەورەترین هەناردەکاری ئۆتۆمبێل بووە لە جیهاندا، کە نزیکەی (٤.٩١) ملیۆن ئۆتۆمبێلی هەناردە کردووە. لە هەمان ساڵدا، وەبەر‌هێنانی لە بواری پیشەسازیی تەکنەلۆژیا بە بەهای (٥٤.٤٥) ملیار دۆلار زیادی کردووە لە نێوان کانوونی دووەم تاکوو تشرینی دووەم، کە (٣٧.٢٪)ی کۆی گشتیی وەبەر‌هێنانی ڕاستەوخۆی بیانیی چین پێک دەهێنێت لەو ماوەیەدا([3]). لە ڕووی سەربازییەوە، چین خەرجییە سەربازییەکانی لە (٥٠) ملیار دۆلارەوە بۆ (٢٧٠) ملیار دۆلار زیاد کردووە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٢١. پەیمانگای نێودەوڵەتیی ستۆکهۆڵم بۆ لێکۆڵینەوەی ئاشتی (SIPRI)، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ یەکەم جار خەرجییە سەربازییەکانی جیهان گەیشتووەتە نزیکەی (٢.١) ترلیۆن دۆلار. ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە سێ دەوڵەتی ئاسیایی (چین، هیندستان، ڕووسیا) لە پێشەنگی ئەو دەوڵەتانەن کە زۆرترین خەرجیی سەربازییان هەبووە، کە (٥٢٪)ی هەموو خەرجییەکانیش لە لایەن چین و ئەمەریکاوە بووە([4]). بەدەر لەمانەش، چین یەکێکە لە پێنج دەوڵەتە هەمیشەییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە مافی بەکارهێنانی ڤیتۆی هەیە، هەروەها یەکێکە لە نۆ هێزە ئەتۆمییەکەی جیهان. شارەزایان و توێژەران هاوڕا نین لە ئاست بۆچوون و پێشبینییەکانیان دەربارەی ڕۆڵ و پێگەی چین لە سیستمی نێودەوڵەتیدا و کاردانەوەی بۆ پێگە و نفووزی ئەمەریکا لە جیهاندا. یەکێک لە دیارترین ئەو توێژەرانەی بە بایەخەوە دەڕوانێتە ئەم بابەتە؛ «ڕۆبەرت پەیپ» (Robert Pape)ە، باوەڕی وایە کە پاش کۆتاییهاتنی جەنگی سارد، دەوڵەتە زلهێزەکان بە تایبەت چین، لە هەوڵدایە کە پارسەنگی هێزی ئەمەریکا بکات لە سیستمی نێودەوڵەتیدا، بەڵام ئەو پارسەنگی هێزەی کە چین پەیڕەوی دەکات بریتییە لە پارسەنگی نەرم (Soft balancing)، جیاواز لەو پارسەنگی هێزە ڕەقەی (Hard balancing) کە یەکێتیی سۆڤیەت لە ماوەی جەنگی سارددا پراکتیزەی دەکرد. بە واتای ئەوەی چین پەنا بۆ بەکارهێنانی ئامرازی ناسەربازی دەبات وەک بنیاتنانی پەیوەندیی دوولایەنە، گەشەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان، بەشداریکردن لە دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان([5]). لە لایەکی دیکەوە پسپۆڕی ئەمەریکیی بواری زانستە ڕامیارییەکان «ساموێڵ هانتگتن» (Samuel Huntington)، ئاماژە بەوە دەکات کە سیستمی نوێی جیهانی ناکرێت بە سیستمی تاکجەمسەری هەژمار بکرێت، بەڵکوو شێوازێکی جیاوازی بەرجەستە کردووە کە بە «سیستمی تاکفرەیی» (Uni-multi system) ناوزەندی دەکات([6]). مەبەست ئەوەیە ئەمەریکا هێندە بە‌هێز نییە کە تەنها ڕابەرایەتیی سیستمی جیهانی بکات، لە هەمان کاتیش‌دا دەوڵەتانی زلهێزی نوێش، وەک چین و ڕووسیا، هێندە بە‌هێز نین کە سیستمێکی فرەجەمسەری بەرجەستە بکەن. سەبارەت بە تیۆری ڕیالیزمی نوێ، وەک تیۆرێکی باڵای بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لایەنگرانی ئەم تیۆرە بە هەردوو ڕەوتی هێرشبەر و بەرگریکارەوە، کۆکن دەربارەی گەشەی بێوچانی چین و فراوانبوونی نفووزی لە جیهاندا، بە تایبەت لە لایەنی ئابوورییەوە. لەم بارەیەوە «ستیڤن واڵت» (Stephen Walt) پێشبینی دەکات تا ساڵی ٢٠٢٥؛ چین لە ڕووی ئابوورییەوە پێش ئەمەریکا بکەوێت و دەبێتە کاریگەرترین ئەکتەری سیستمی نێودەوڵەتی([7]). لە لایەکی دیکەوە لایەنگرانی ئەم دوو ڕەوتە ناکۆکن دەربارەی ئەو مەترسییانەی کە گەشە و هەڵکشانی نفووز و هێزی چین دروستی دەکات لە سیستمی نێودەوڵەتی بە گشتی و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بە تایبەتی. لەم ڕوانگەیەوە، تیۆرداڕێژەری ڕیالزمی هێرشبەرانە «جۆن میرشایمر» (John Mearsheimer) جەخت دەکاتەوە لەوەی کە فراوانبوونی هێز و دەسەڵاتی چین دەبێتە هۆی خوڵقاندنی گۆڕانکاری لە پەیکەری سیستمی نێودەوڵەتی. لە بەرمەبنای ئەم بۆچوونانەدا، جۆن میرشایمر سیناریۆیەکی ڕەشبینانەی بۆ ئایندەی جیهان بە گشتی و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە تایبەتی هەیە([8]). پشتبەست بەو گریمانەیەی کە لە ئایندەدا چین باڵادەستی و هێزی لە بواری ئابووریدا دەخاتە خزمەت فراوانکردن و بەهێزکردنی لایەنی سەربازی و بەمەش ئەگەرەکانی دروستبوونی پێکدادانی سەربازیی لەگەڵ ئەمەریکادا زیاد دەکات([9]). هەموو ئەم بۆچوون و گریمانانە ئاماژەن بۆ بەهێزبوونی چین وەک ئەکتەرێکی نوێی جیهان و گەواهیدەری بۆچوونەکانی «هینری کیسنجەر» (Henry Kissinger)ن، بەوەی سەدەی نۆزدە سەدەی ئەورووپایی بووە، سەدەی بیست سەدەی ئەمەریکایی بووە، سەدەی بیست و یەک سەدەی ئاسیایی دەبێت([10]). لە لایەن خۆشیانەوە بەرپرسانی چین جەخت لە هەڵکشانی ڕۆڵ و پێگەی وڵاتەکەیان دەکەنەوە و هەوڵیان بۆ بنیاتنانی سیستمێکی فرەجەمسەری ناشارنەوە. لە نوێترین لێدوانی‌دا، وەزیری دەرەوەی چین لە سمپۆزیۆمێکدا کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٤دا ئەنجام درا، سەبارەت بە ڕەوشی نێودەوڵەتی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی چین لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ئاماژەی بەوە دا کە چین هەوڵ و بانگەشە بۆ بنیاتنانی جیهانێکی فرەجەمسەر دەکات و فرەلایەنیی ڕاستەقینە پراکتیزە دەکات. دووپاتی کردەوە کە چین دادپەروەری دەپارێزێت و دیموکراسیەت لە پەیوەندیی نێوان دەوڵەتان بەرەوپێش دەبات، لەگەڵ ڕەچاوکردنی یەکسانی لە نێوان دەوڵەتاندا([11]). له به‌رانبه‌ردا، هه‌رێمی كوردستان دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ١٩٩١ كه جۆره ده‌سه‌ڵاتێكی خۆبه‌خۆی دیفاكتۆی به‌ده‌ست هێنا و دواتریش له پڕۆسه‌ی ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسدا هاوكاری وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانان بوو و توانیی به‌شدارێكی كارای بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ بێت، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی كه وه‌ک هه‌رێمێكی فیدراڵ له ده‌ستووری عێراقیی ساڵی ٢٠٠٥دا به هه‌موو دامه‌زراوه‌كانیه‌وه دانی پێدا نرا، ئه‌مه وای كرد وه‌ک ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تیی كارا ڕۆڵ و پێگه‌ی به‌ره‌وپێش بچێت و له ئاستی ناوچه‌كه و جیهاندا بدره‌وشێته‌وه، هه‌ر له ڕووی پێگه‌ی له عێراق و هه‌ر له ڕووی كاریگه‌ریی له ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانیشی كه له ڕووی سیاسییه‌وه له پارادیپلۆماسییشه‌وه به‌ره‌و پڕۆتۆدیپلۆماسی په‌ڕیبووەوە و هاوبه‌شه ئابوورییه‌كانشیی له هه‌ڵكشاندا بوون. ئه‌مه وێڕای ڕۆڵی كارای هێزی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی داعش له ناوچه‌كه. هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن كه هه‌رێمی كوردستان له دوای ساڵی (٢٠٠٣)ەوە پتر بووه جێی بایه‌خی وڵاتانی ناوچه‌كه و زلهێزه‌كانی جیهانیش، هه‌ر چه‌نده سه‌رنج و ڕه‌خنه‌ی زۆر له سه‌ر شێوازی حوكمڕانی و ئازادییه‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی و ئابووری له هه‌رێم، له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، به فه‌رمی و نافه‌رمییه‌وه هه‌یه، ده‌بینین به هۆی هه‌ستیاریی پێگه‌كه‌ی و وزه‌ی زۆر كرانه‌وه‌ی به ڕووی جیهاندا، پتر بووه جێی بایه‌خی زلهێزه‌كان و له نێویشیاندا وڵاتی چین. به‌و پێیه‌شی چین زلهێزێكی هه‌ڵكشاوه، هه‌ڵكشانێكی خێرا له ڕووی ئابووری و نه‌رم له ڕووی ستراتیژی و كولتووری و ڕكابه‌ری زلهێزه گه‌وره‌كانی جیهانه له ڕووی سه‌ربازی و ئاسایشه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكی له ناوچه هه‌ستیار و جیۆستراتیژییه‌كانی جیهاندا ده‌خاته گه‌ڕ، له نێویشیاندا هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام چۆن و تا چ ئاستێک؟ ته‌وه‌ری دووه‌م: گرنگیی دوولایەنەی چین و هه‌رێمی كوردستان بۆ یەكتر هەر چەندە بە بەراورد بە ئەمەریکا و یەکێتیی ئەورووپا و ڕووسیا، چین ئەکتەرێکی نوێیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەگەڵ ئەوەشدا بە هۆکاری پێگە جیۆستیراتیژییەکەی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگی و بایەخێکی تایبەتی دیپلۆماسیەتی چینە بە تایبەت لە سەدەی بیست و یەکدا، پاش ئەوەی سەرۆکی چین لە کۆتایی ٢٠١٣دا پڕۆژەی پشتگیریی پشتێن و ڕێگەی ڕاگەیاند. گرنگیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوەدا بەرجەستە دەبێت کە ئاسیا و ئەورووپا و ئەفەریقا پێکەوە دەبەستێتەوە([12]). ڕوانگەی چین بۆ پێگەی جیۆئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ تێڕوانینێکی پڕ بایەخە، لەم پێناوەشدا چین پەیڕەوی ستراتیژیەت و پلانی فرەچەشنەیی دەکات بۆ دەستڕاگەیشتنی بە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دیارترین نموونە، چین کار دەکات کە پڕۆژە دوورمەوداکەی دەستپێشخەریی پشتێنە و ڕێگا فراوانتر بکات بۆ ڕێڕەوێکی پترۆڵ و بازرگانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. عێراق ڕۆڵێکی گرنگ لەم پڕۆژەیەدا دەبینێت، بە تایبەت لە بواری وزە و نەوتدا، بە تایبەت کاتێک عێراق دەوڵەتێکی دەوڵەمەندی سەرچاوەکانی وزەیە. بۆ نموونە؛ عێراق لە ساڵی ٢٠٢١دا پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە بۆ وەبەر‌هێنانی چین لە دەستپێشخەریی پڕۆژەی پشتێنە و ڕێگە، زیاتر لە (١٠.٥) ملیار دۆلاری بۆ پڕۆژەکانی وزە و ژێرخانی دابین کرد([13]). سیاسەتی چین لە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە سیاسەتەکانی لە عێراق و ئەویش بەشێکە لە سیاسەتە گشتییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا([14]). کەواتە هەر چەندە هەرێمی کوردستان هەڵکەوتەیەکی جوگرافیی گرنگی هەیە، بەڵام بۆ چین گرنگیی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە گرنگیی جیۆپۆلەتیکی دەوڵەتی عێراقەوە([15]). بەو پێیەی عێراق بەشێکە لە پڕۆژەی ڕێگەی ئاوریشمی نوێ، بەڵام هەمەچەشنکردنی هاوبەشەکان یەکێکە لە ستراتیژییەکانی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەم هاوکێشەیەشدا ناکرێت پێگەی هەرێمی کوردستان وەلا بنرێت. لە چاوپێکەوتنێکیدا کونسوڵی گشتیی چین ئاماژەی بەوە دا کە “هەرێمی کوردستان بەشێک بووە لە ڕێگای ئاوریشمی بازرگانیی مێژوویی”، لە ئێستاشدا عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەشێکن لە “دەستپێشخەریی یەک پشتێن و یەک ڕێگا” کە ناسراوە بە “ڕێگای ئاوریشمی نوێ”([16]). لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە ڕێگەی ئاوریشم، لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، باڵوێزی عێراق لە چین؛ شۆڕش خالید، جەختی لەوە کردەوە ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عێراق بگاتە نزیکەی (٥٠) ملیار دۆلار. بە گوتەی ناوبراو، لە داهاتوودا ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عێراق بەرەو هەڵکشان دەڕوات، “بە تایبەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە کۆمەڵێک کۆمپانیای چینیی باشی لێیە”([17]). له به‌رانبه‌ردا، چینیش گرنگی و بایه‌خێكی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و یه‌كه‌م كه‌سیش كه پەیی به‌و گرنگییه بردووه و بایه‌خی پێ داوه، له سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆنبوون و له سه‌رده‌می بوونیشی له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا له عێراق، مام جه‌لال بووه. له ڕاستیدا چین ده‌روازه‌یه‌كی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و كولتووریی گه‌وره و فراوان و پڕبایه‌خه بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌و وڵاته، هه‌ر چه‌نده له ڕووی سیاسییه‌وه پشتیوانیی سه‌ربه‌خۆیی و جوداخوازی ناكات، لێ له ڕووی بازرگانی و ئابووری و زانستی و كولتوورییه‌وه بایه‌خی تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له باسی دووه‌می ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه. باسی دووه‌م: په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی ئێستای نێوان چین و هه‌رێمی كوردستان لە سەردەمی ئێستادا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان شادەماری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پێک دەهێنن، لەم پێناوەشدا دەوڵەتان هاوتەریب لەگەڵ گرنگیدانیان بە لایەنی سیاسی و ئاسایش و سەربازی، بە بایەخەوە دەڕواننە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان. ئەم باسە تەرخان کراوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی چین و هەرێمی کوردستان، لە هەمان کاتدا تیشک خستنەسەر پایەکانی بەهێزکردنی ئەم پەیوەندییە دیپلۆماسییانە؛ بەشێکی سەرەکیی دیکەی باسەکەیە. ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: دۆخی ئێستای په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان پاش بە فەرمی ناساندنی هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی سەربەخۆ لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ، دەرفەتێکی ناوازە بوو بۆ ئەم هەرێمە کە پەیوەندییە دەرەکی و دیپلۆماسییەکانی بە شێوەیەکی یاسایی و دەستووری گەشە پێ بدات. سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستووری نوێی عێراق ڕەواییەکی دەستووری بە حکومەتی هەرێم دەدات بۆ پراکتیزەکردنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی، هەرێمیش بە مافی یاسایی و دەستووریی خۆی دەزانێت بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییەکانی دەرەوە. بۆ نموونە؛ لە بڕگەی چوارەمی مادەی (١٢١)ی دەستوور؛ بوارەکانی کولتووری، کۆمەڵایەتی و گەشەپێدان وەک بەشێک لە دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە ئاستی دەرەکی ئاماژەی پێ کراوە([18]). هه‌ر چه‌نده هه‌رێمی كوردستان كاری له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕگه ده‌ستوورییه نه‌كرد، ئه‌و هه‌نگاوی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی نا و وه‌كوو نیمچه‌ده‌وڵه‌تێک مامه‌ڵه‌ی كرد. بۆیه هه‌ر دوابەدوای پەسەندکردنی دەستووری نوێی عێراق، حکومەتی هەرێم چەند یاسایەکی دەرکرد و چەند دامەزراوەیەکی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری دەرەوەی حکومەتی هەرێم دامەزراند. کابینەی پێنجەم بە پێی فەرمانی جێبەجێکاری ژمارە (١٤٣)ی حکومەتی هەرێم، لە ئەیلوولی ٢٠٠٦دا سەردەمێکی نوێی لە پەیوەندییە دەرەکییەکانی دەست پێ کرد بە دامەزراندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کە دامەزراوەیەکی فەرمی و دانەبڕاوە لە حکومەتی هەرێم و لە ئاست و پلەی وەزارەتدایە. ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم فەرمانگەیە بریتین لە پێشخستن و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییانی کوردستان و ناوچەکە لە دەرەوەی وڵات و هاندانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی([19]). هاوتەریب لەگەڵ دامەزراندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە هەمان ساڵدا بە مەبەستی هەماهەنگیکردنی چالاکییە دەرەکییەکان، فەرمانگەی پرۆتۆکۆلی حکومەتی هەرێم پێک هێنرا بۆ هەماهەنگیی کاری پرۆتۆکۆل و ئەتەکێتی سەردانی شاندە بیانییەکان و مەراسیمی کۆبوونەوە و کۆنفڕانسە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکە و جیهان([20]). کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤، بە هەنگاوێکی پڕ بایەخی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو لایەن هەژمار دەکرێت. هەر چەندە بڕیار بوو چین لە ٢٠١٢دا کونسوڵخانە لە هەولێر بکاتەوە، باڵام بوونی کۆمەڵێک کێشەی لۆجستی؛ پڕۆسەکەی بۆ ساڵی ٢٠١٤ دوا خست([21]). لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کونسوڵی گشتیی چین، سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە کردنەوەی کونسوڵخانەی چین لە هەولێر دەستپێکی پەیوەندییە کولتووری و ئابووری و سیاسییەکانیان دەبێت لەگەڵ دەوڵەتی ناوبراو([22]). ئەوەی جێگەی ئاماژەیە، کردنەوەی کونسوڵخانەی چین لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بوو کە گرووپی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە «داعش»؛ هێرشی چڕی بۆ ناوچەکە دەست پێ کردبوو، لە کاتێکدا زۆرێک لە وڵاتان نوێنەرە دیپلۆماسییەکانیان لە هەرێم کشاندنەوە، لە کاتێکدا چین بە کردنەوەی کونسوڵخانە لەو دۆخەدا هەوڵی دا پەیامی “هاوڕێی تەنگانە” بگەیەنێتە هەرێمی کوردستان([23])، ئەمەش پەیامێکی گرنگە کە چین هەوڵ دەدات بەم ڕێگایە پێگەی خۆی وەکوو کێبڕکێکارێکی ئەمەریکا لە ناوچەکە بە‌هێز بکات، لە کاتێکدا ئەمەریکا ئەکتەرێکی باڵادەستە لە ناوچەکە لە لایەنەکانی سیاسی و ئابووری و ئاسایشەوە([24]). تەنانەت بەر لە کردنەوەی کونسوڵخانەی چین لە هەولێر، باڵوێزی چین لە بغداد، لە چوار بۆنەی جیاواز لە ساڵاکانی (٢٠٠٥، ٢٠١٢، ٢٠١٣، ٢٠١٤)، سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە و جەختی لە بەهێزکردنی پەیوەندی دوو لایەنە کردۆتەوە. لە بەرامبەردا، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە لە ڕێگەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لە چین جۆرێک لە سەربەخۆیی بەرامبەر بە بغداد بەدەست بهێنێت و جۆرێک لە پشتیوانی سیاسی بۆ قەوارەی هەرێم دەستەبەر بکات([25]). یەکێکی دیکە لە هەنگاوە پڕ بایەخەکان بۆ هەرێمی کوردستان و واڵاکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتانی هەرێمی و جیهانی، بریتییە لە سەردانی شاندە بیانییەکان بۆ هەرێم لە سەر ئاستە جیاوازەکانی وەک سەرۆکی دەوڵەت، وەزیری دەرەوە، نێردراوە دیپلۆماسییەکان… هتد. سەبارەت بە پەیوەندییەکانی چین و هەرێمی کوردستان لەم بوارەدا، تاکوو ئێستا پەیوەندییەکان تا ڕادەیەک سنووردارە. بۆ نموونە: لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠١٧)، لە کۆی (٥٦٧) سەردان لە لایەن شاندی وڵاتانی بیانی کە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێ کراوە، بەڵام هیچ سەردانێک لەم ماوەیەدا لە لایەن چینەوە بۆ هەرێم ئەنجام نەدراوە. لە هەمان ماوەدا، (٢٧٥) سەردان لە لایەن باڵوێزی (٣٩) دەوڵەت و یەکێتی ئەورووپاوە بۆ هەرێم ئەنجام دراوە، باڵوێزی چین تەنها (٣) سەردانی ئەنجام داوە. بە هەمان شێوە، سەبارەت بەو سەردانانەی کە لە لایەن باڵوێزی وڵاتانی جیهانەوە بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە لە ساڵانی (٢٠١٢-٢٠١٨) کە لە لایەن لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازییان لێ کراوە، لە کۆی (٢٠٤) سەردان، چین تەنها (٤) سەردانی ئەنجام داوە([26]). سەبارەت بە سەردانی شاندە دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە، ئەوەی بەدەردەکەوێت سەردانێکی سنووردار بۆ وڵاتی چین ئەنجام دراوە بە بەراورد بە وڵاتەکانی دیکەی جیهان. بۆ نموونە؛ لە ساڵی ٢٠١٤، لە کۆی (١٣) سەردان هیچ سەردانێک بۆ چین ئەنجام نەدراوە. لە ٢٠١٥، لە کۆی (٣٠) سەردان هیچ سەردانێک بۆ چین نەبووە. لە ٢٠١٦، لە کۆی (١٣) سەردان تەنها یەک لەو سەردانانە بۆ چین ئەنجام دراوە بە سەرۆکایەتیی فەلاح مستەفا و شاندی یاوەری لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئازاری ٢٠١٦، بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی جەنگی دژ بە داعش و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و جگە لە جەختکردنەوە لە پتەوکردنی پەیوەندیی دوو لایەنە. سەبارەت بە ساڵی ٢٠١٧، لە کۆی (١٤) سەردان؛ هیچ سەردانێک بۆ چین ئەنجام نەدراوە([27]). لەگەڵ سنوورداریی ژمارەی سەردانەکان و شاندە دیپلۆماسییەکان لە نێوان چین و هەرێمی کوردستان، بەڵام ڕێڕەوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە نێوان هەردوو لا لە گەشەی بەردەوامدایە. لە نوێترین هەوڵدا، لە دیدارێکیدا لیۆ جیۆن؛ کونسوڵی نوێی کۆماری چینی میللی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، جگە لە تاوتوێکردنی پەیوەندیی چین و هەرێمی کوردستان و جەختکردنەوە لە خواستی دوولایەنە لە پێناو فراوانکردن و برەودان بە پەیوەندییە هاوبەشەکان، کونسوڵی گشتی ئاماژەی بە پلانی داهاتووی وڵاتەکەی کرد بۆ کردنەوەی بەشی خزمەتگوزاریی ڤیزا([28])، کە ئامانج لێی ئاسانکاریی هاتوچۆی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانە بۆ وڵاتی چین. لە ڕێکەوتی ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئەم سەنتەرە بە شێوازێکی فەرمی دەستبەکار بووە([29]). ئەوەی تاکوو هەنووکە جێگەی پرسیارە، بۆچی هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتیی نییە لە چین؟ هەر چەندە شارەزایان وەڵامی جیاواز و تەنانەت دژبەیەکیان هەیە بۆ ئەم پرسە. لەم بارەیەوە د. محەمەد سابیر؛ باڵوێزی پێشووی عێراق لە چین، لە چاوپێکەوتنێکدا باس لەوە دەکات کە “چین جیاواز لە هەموو دەوڵەتانی جیهان؛ نوێنەرایەتیی ئەکتەرە نادەوڵەتییەکان لە وڵاتەکەیدا پەسەند ناکات، ئەمەش پەیوەستە بە خودی سیاسەتی دەوڵەتەکەوە، واتە نەک تەنها هەرێمی کوردستان، بگرە هیچ پارتێکی سیاسی یاخود هەرێمێکی دیکەی جیهان نوێنەرایەتییان نییە لە چین”([30])، واتە چین هەموو جۆرە پەیوەندییەکی دیپلۆماسیی لەگەڵ ئەکتەرە نادەوڵەتی و قەوارە نیمچەحکومییەکاندا ڕەت دەکاتەوە. لە لایەن خۆیەوە، فه‌لاح مسته‌فا؛ ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە ژمارەی نێردراوە دیپلۆماسییەکانی لە وڵاتانی جیهان زیاد بکات، لە نێویشیدا لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا. هۆکاری نەکردنەوەی نوێنەرایەتیی لە چین بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پاش شەڕی داعش و بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە و دابەزینی نرخی نەوت و بوونی ژمارەیەکی زۆر ئاوارە لە هەرێم، ئاستەنگ بوون بۆ پێشکەشنەکردنی داواکاری بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی لە چین. بە هەمان شێوە، کونسوڵی گشتیی پێشووی چین لە هەولێر (نی روچی Ni Ruchi)، جەختی کردەوە هۆکاری نەبوونی نوێنەرایەتیی هەرێم لە پەکین پەیوەستە بە پێشکەشنەکردنی داوای فەرمی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەم مەبەستە([31]). هەندێک لە شارەزایانی بواری پەیوەندییەکانی چین و هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە چین زیاتر لەوەی گرنگی بدات بە پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێم و وڵاتەکەی، گرنگی دەدات بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی کوردستان. پەکین دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ کادیری پارتە سیاسییە دیارەکانی وەکوو پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پتەو بکات([32]). هەر چەندە کردنەوەی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە چین چاوەڕوان ناکرێت هەنگاوێکی ئاسایی و ئاسان بێت، بەڵام ئەوەی جێگەی گومان نییە؛ کردنەوەی ئەم نوێنەرایەتییە سوودێکی زۆر بە پەیوەندییەکانی هەردوو لا لە بوارە جیاوازەکان دەگەیەنێت. ته‌وه‌ری دووه‌م: پایه‌كانی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە نێوان دەوڵەتانی خاوەن سەروەری بێت یان ئەکتەرە نادەوڵەتییەکان، گەشە و پتەوکردنی پەیوەستە بە کۆمەڵێک پایەی دیاریکراوەوە. ئەم بابەتە جێگەی بایەخی ئەم تەوەرەیەی توێژینەوەکەیە. یەکەم: پایه‌ی ئابووری و بازرگانی چەقی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی چین و هەرێمی کوردستان بواری بازرگانییە، بە تایبەت بازرگانی لە کەرتی وزە. ئاسایشی وزە بەشێکی دانەبڕاوە لە دیپلۆماسیەتی چین بەرامبەر بە جیهان بە گشتی و بەرامبەر بە عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتتر. ڕاگوزەری مێژووی چین لەگەڵ وزە و نەوتدا مێژوویەکی جیاواز و تایبەتە. لە پاش شۆڕشی چینی، یەکێتیی سۆڤیەت سەرچاوەی یەکەمی دەستەبەرکاری پێداویستییەکانی وزەی چین بوو. پاشان پەیوەندییەکانی ئەم دوو دەوڵەتە بەرەو لاوازی هەنگاوی نا، تا کار گەیشتە ئاستی بەریەککەوتن لە ساڵی ١٩٦٩دا کە ئەمەش هۆکاری سەرەکیی کۆتاییهاتنی پەیوەندیی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە بوو لە بواری وزەدا. لە کۆتایی هەشتاکاندا چینییەکان گەیشتنە ئەو ڕاستییەی کە دەستەبەرکردنی ئاسایشی وزە دەخوازێت لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکەیان دەستەبەری سەرچاوەی وزە و نەوت بکەن. سەبارەت بە پەیوەندییەکانی چین و عێراق لە بواری نەوتدا، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی سەرەتای نەوەدەکان، ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی چین هەمیشە دژی سزا و ئابڵووقە ئابوورییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕۆژئاوا بوو دژ بە عێراق، ئەمەش هۆکارێک بوو کە جۆرێک لە پەسەندکردن لە لایەن ڕژێمی پیشووی عێراق بەرامبەر بە چین هەبێت. پاش پەسەندکردنی بڕیاری نەوت بەرامبەر بە خۆراک لە ساڵی ١٩٩٦، دەرفەتێکی زێڕینی بۆ چین ڕەخساند بۆ بەشداریکردنی لە کەرتی نەوتی عێراق. هەردوو دەوڵەت لە ساڵی ١٩٩٧ گەیشتنە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش کە ڕێگە بە چین بدرێت لە کێڵگەی نەوتی ئەحدەب وەبەرهێنان بکات، بەڵام بە هۆکاری ناسەقامگیریی دۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق([33]). پاش گۆڕینی ڕژێمی سیاسی لە عێراق، دووبارە چین بە کاراییەوە بەشداریی کرد لە کەرتی نەوتدا، لەم چوارچێوەیەشدا ناکرێت پێگەی هەرێمی کوردستان نادیدە بگیرێت. چین دووەم گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا و ڕۆژانە (١١.١) ملیۆن بەرمیل بەکار دەبات([34]). لەم سۆنگەیەوە، گرنگیی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چین پەیوەستە بە زۆریی ڕێژەی یەدەگی نەوت و گازی سروشتی. دەزگای زانیاریی وزەی ئەمەریکا یەدەگی نەوتی عێراق بە (١١٢) ملیار بەرمیل دەخەمڵێنن، کە بە پلەی دووەم دێت لە سەر ئاستی جیهان دوای دەوڵەتی سعودیە([35]). لە هەمان کاتدا پشتبەست بە زانیارییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەوتی یەدەگی هەرێم دەگاتە (٤٥) ملیار بەرمیل([36])، شەشەم گەورەترین خاوەنی یەدەگی نەوتە لە جیهاندا([37]). یەدەگی غازی سەلمێنراوی هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە (٢٥) ترلیۆن پێ سێجا مەزندە دەکرێت، ئەمەش هاوتایە بە (٢٠٪)ی کۆی یەدەگی سەلمێنراوی غاز لە سەرتاسەری عێراق([38]). کۆمپانیا چینییەکان لە پێشەنگی ئەو کۆمپانیا بیانییانەن کە لە هەرێمی کوردستان لە کەرتی وزە وەبەرهێنان دەکەن. لە ئابی ٢٠٠٨دا، کۆمپانیای دەوڵەتیی نەوتی کیمیایی چین (سینۆپیک) کە دووەم گەورەترین کۆمپانیای نەوتە لە چین و گەورەترین پاڵاوگەیە لە ئاسیا، پشکەکانی کۆمپانیای ئەداکسی سویسریی بە بڕی (٧.٢٤) ملیار دۆلار کڕییەوە([39]). بەم شێوەیەش سینۆپێک توانیی دوو کێڵگە نەوتیی لە هەرێم دەست بکەوێت، بە هۆکاری ئەوەی ئەداکس (٣٠٪)ی گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی تەقتەق و (٢٦.٦٧٪)ی سوودی کارکردنی لە کێڵگەی نەوتی سەنگاو هەبوو([40]). لە پاش ساڵی ٢٠٠٩، ئامادەیی کۆمپانیا چینییەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە لوتکە، بە جۆرێک لە ماوەی ساڵانی (٢٠٠٩-٢٠١٤)؛ ژمارەی بیرەنەوتە وەبەرهێنەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ١٦ بیرەنەوت([41]). پاش کشانەوەی هێزی ئەمەریکا لە عێراق لە کانوونی دووەمی ٢٠١١دا، دەرفەتێکی گرنگی بۆ چین ڕەخساند کە پەرە بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی بدات لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە کەرتی وزە و نەوتدا. چین لە ساتی پڕۆسەی ئازادیی عێراقدا پلەی شەشەمی سەر ئاستی جیهان بوو لە لایەنی ئابوورییەوە، لە ساتی کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە عێراق پلەکەی هەڵکشا بۆ پلەی دووەمی سەر ئاستی جیهان([42]). لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیا چینییەکانی بواری نەوت لە عێراق براوەی زۆربەی گرێبەستە نەوتییەکانە بە بەراورد بە کۆمیانیا ڕۆژئاواییەکان، ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی کە کۆمپانیا چینییەکان کۆمپانیای حکومین و بەدوای قازانجدا ناگەڕێن بە پێچەوانەی کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان([43]). هاوشان لەگەڵ کردنەوەی کونسوڵخانەی چین لە هەولێر، ویستێکی زۆر هەبوو لە لایەن چینەوە بۆ زیادکردنی ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت لەو کێڵگانەی لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوون، کە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت مانگانە هەناردەی چین دەکرا لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە. لە بەرامبەردا خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ چین زیادی کرد، پاش ئەوەی کێشە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند دروست بوو لە ئەنجامی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە ناردنی نەوت لە ڕێگەی بەغدادەوە، لە بەرامبەردا حکومەتی ناوەند بەشەبودجەی هەرێمی بڕی لە بودجەی گشتیی ساڵانە، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی بوو کە خواستی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی نەوتی خاو بۆ چین زیاد بکات، بە تایبەت کە نەوت تاکە سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستانە([44]). پەیوەندییە بازرگانییەکانی چین و هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەڵکشاندایە، بە جۆرێک لە ئێستادا چین پلەی سێیەمین هاوبەشی بازرگانیی هەرێمی کوردستان پێک دەهێنێت پاش تورکیا و ئێران. کونسوڵی گشتیی چین ئاماژەی بەوە دا کە ساڵانە بە بڕی (٢.٥) ملیار دۆلار شمەک و کاڵا لە چینەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، هەروەها جەختی کردەوە کە “هەرێمی کوردستان کانێکی زێڕە بۆ وەبەر‌هێنانی بیانی”([45]). بۆ نموونە؛ گرووپی کۆمپانیای «ئەلسەرد» (Al-Sard) کە بنکەکەی لە هەرێمی کوردستانە، نزیکەی (٣٠٪)ی کاڵاکانی لە کوردستان دەفرۆشێت، تەنانەت پێش ڕووخاندنی ڕژێمی پێشووی عێراق، چین لە ڕێگەی ئێرانەوە کاڵاکانی هاوردەی کوردستان دەکرد([46]). زیاتر لەمەش، کۆمپانیا چینییەکانی بواری پەیوەندیکردن وەک هواوی (Huawei) و زی تی ئی (ZTE) زیاتر لە (٨٠٪)ی پەیوەندییەکانی کوردستان و عێراق دابین دەکەن، لە ڕێگەی سێ کۆمپانیای گەورەی عێراقییەوە؛ ئاسیا سێڵ و زەین و کۆڕەک([47]). لە نوێترین چاوپێکەوتنی نێوان کونسوڵی گشتیی چین و وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کونسوڵی گشتی جەختی کردەوە لەوەی کە لە ئێستادا نزیکەی (٦٠) کۆمپانیای چینی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن و هەوڵ بۆ زیادکردنی ئەم ژمارەیەش دەدەن([48]). بۆ نموونە؛ کۆمپانیاکانی وەک (Huawei، Sinoma-Suzhou، CMEC) وەبەر‌هێنانی فراوان لە هەرێمدا دەکەن. کۆمپانیای (Sinoma-Suzhou) بە تەنها بڕی (١٣.٤) ملیۆن دۆلاری لە هەرێمی کوردستان وەبەر هێناوە([49]). جگە لە بواری بازرگانی و نەوت، چین ڕۆڵێکی سەرەکی و کاریگەر لە پڕۆژە وەبەرهێنانەکانی هەرێمی کوردستان دەبینێت. بۆ نموونە؛ چین بە بڕی ٥ ملیار دۆلار وەبەر‌هێنانی کردووە لە هەرێم بە دروستکردنی یەکەیەکی نیشتەجێبوون بە ناوی «Happy City»کە پێشبینی دەکرێت زیاتر لە (٨٠٠٠) هەلی کاری نوێ بڕەخسێنێت([50]). لە هەنگاوێکی هاوشێوەدا، کۆمپانیایەکی چینی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا داواکاریی پێشکەش کرد بۆ دروستکردنی پڕۆژەیەک بە ناوی «Touristic City» بە بڕی (٥) بلیۆن دۆلار. لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە هەولێر ئاماژەی بەوە دا ئەم پڕۆژەیە زیاتر لە (٨٠٠٠) هەلی کار دەڕەخسێنێت. زیاتر لەوەش، لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا کۆمپانیایەکی چینی بەردی بناغەی گەورەترین سەنتەری بازاڕکردنی دامەزراند. کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر کە ئامادە بوو لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەکە، جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژەکە هەنگاوێکی باش دەبێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو لا لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی([51]). هەر چەندە دەیتایەکی ورد و دروست بەردەست نییە، بەڵام بە هۆکاری زیادبوونی ڕێژەی وەبەرهێنان لە لایەن کۆمپانیا چینییەکانەوە؛ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی چین لە کوردستان کار دەکەن، بۆ نموونە: لە ساڵی ٢٠١٦دا نزیکەی (٨٠٠) کرێکار و خاوەنکاری چینی لە کوردستان کاریان کردووە([52]). لە پڕۆژەیەکی دیکەی هاوبەشدا، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گرووپی نێودەوڵەتیی کۆمپانیای «پاوەر چاینا»ی چینی‌دا ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتینان واژۆ کرد بە مەبەستی دروستکردنی چوار بەنداو لە هەرێم. لەم بارەیەوە وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە کۆمپانیا چینییەکە گرێبەستێکی باشی پێشکەش بە هەرێم کردووە بە مەبەستی بنیاتنانی بەنداوەکان بە تێچوویەکی کەمتر بە بەراورد بە کۆمپانیا بیانییەکانی دیکە([53]). دەتوانرێت بوترێت گەشەی ئابووری ئەو بوارە ستراتیژییە باڵایەی چینە کە تا ئێستا سەرکەوتووترین دەوڵەت بووە لە بوارەدا، بە جۆرێک چین هەموو هەوڵ و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی خستووەتە خزمەت گەشەی ئابووری و بازرگانی. هەرێمی کوردستانیش بەدەر نییە لەم هاوکێشە و ستراتیژییە باڵایەی چین، بە جۆرێک بەرهەمەکان و کاڵاکانی وڵاتی چین زۆرێک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیان پاوان کردووە. دووەم: پایەی كولتووری و ڕۆشنبیری چین هەوڵی داوە لە ڕێگەی پراکتیزەکردنی هێزی نەرم و وەک بەشێک لە چالاکییە دیپلۆماسییەکانی لە هەرێمی کوردستان؛ پەیوەندییە زانستی و ڕۆشنبیرییەکانی لەگەڵ ئەم هەرێمە گەشە پێ بدات، ئەویش بە ڕەخساندنی هەلی خوێندن لە چین و ئاشنابوون بە زمان و کولتووری ئەو وڵاتە. کو‌لتوور و زمان هەمیشە بەشێکی سەرەکی و پڕبایەخی سیاسەتی نەرمەهێزی چین بووە بەرامبەر جیهان، لەم بارەیەوە سەدان دامەزراوەی کۆنفۆشیۆسی لە سەرانسەری جیهاندا بۆ ناساندنی کو‌لتوور و زمانەکەی دامەزراندووە([54]). بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستییە دوولایەنەکان، لە ساڵی ٢٠١٩ بەشی خوێندنی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر کرایەوە. لە بەرامبەردا، پلان دانراوە بۆ کردنەوەی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی بەیجینگ([55]). لە بواری زانستییشدا، چین ساڵانە هەلی خوێندن و سکۆڵەرشیپ پێشکەش بە خوێندکارانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات. زمان بەشێکی دانەبڕاوە لە دیپلۆماسیەت و هێزی نەرمی چین بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، لەم بوارەدا کونسوڵخانەی چین لە ئێستادا چالاکیییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو لە فراونبووندایە و ڕۆژانە هەواڵ و چالاکییەکان بە زمانی کوردی لە پەڕە فەرمییەکانیان لە سۆشیال‌میدیا بڵاو دەکاتەوە، هەروەها خول و ڕاهێنان پێشکەش بە گەنجانی کورد دەکات بە مەبەستی ناساندنی کو‌لتوور و زمانی چینی([56]). لە نوێترین چالاکیدا، سەنتەری لێکۆڵینەوەی چین لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە زانکۆی سلێمانی دامەزرا، کە ئامانجی گەشەپێدانی پەیوەندی و لێکتێگەیشتنی هاوبەشە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و چین لە ڕێگەی ئەنجامدانی توێژینەوە و چالاکیی زانستی و بەهێزکردنی پەیوەندییە کولتوورییەکان و ئەکادیمییەکان. سێیەم: پایه‌ی سیاسی و ئاسایشی پەیوەندییەکانی چین و هەرێمی کوردستان لە لایەنی سیاسی‌دا سنووردارە بە بەراورد بە لایەنەکانی وەک ئابووری و بازرگانی، ئەمەش بە پلەی یەکەم پەیوەستە بە خودی سیاسەتی دەرەوەی چین کە پشتگیریی بزووتنە ڕزگاریخوازەکانی جیهان ناکات([57]). هەر لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری گەلی چین لە ساڵی (١٩٤٩)ەوە، پەکین بە توندی دژی سەرجەم بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی جیهان بووە، بە مەبەستی بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ دژایەتیکردنی بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی. چین پڕۆسەی جوداخوازی (Separatism) بە یەکێک لە “سێ هێزە شەڕەنگێزەکە” ناوزەند دەکات، کە هاوتایە لەگەڵ تیرۆر و توندڕەوی. ئامانجی سەرەکیی چین بریتییە لە پاراستی یەکپارچەیی خاکەکەی لە بەرامبەر هەموو ئەو هەوڵانەی دەدرێت بۆ سەربەخۆیی، وەک: کێشەی دوورگەی تایوان و تیبت و ئیگۆرییەکان. چین هەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو نەتەوە و گەلانەی بێ دەوڵەتن، مەرج نییە دەوڵەتی سەربەخۆ پێک بهێنن([58]). لە هەمان کاتدا، چین باوەڕی وایە کە جوداخوازی بە مانای بەرپابوونی جەنگ و سەرهەڵدانی ناسەقامگیری دێت لە جیهاندا([59]). سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، ئەگەرچی چین پشتگیری لە مافە ڕەواکانی کورد دەکات چ لە سەر ئاستی دەوڵەتی فیدراڵ یاخود بەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمی لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتەی تێیدایە، بەڵام پشتگیریی دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ناکات([60]). دروستبوونی کوردستانێکی سەربەخۆ دەکرێت لە چەند لایەنێکەوە زیان بە بەرژەوەندی و ئاسایشی نیشتمانیی چین بگەیەنێت، یەکەم: دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ئەگەری هەیە کە سەقامگیریی ناوچەکە بە گشتی بخاتە مەترسییەوە کە ئەمەش زیان بە بەرژەوەندییە ئابووری و ستراتیژییەکانی چین لە ناوچەکەدا دەگەیەنێت. لە هەمان کاتدا، سەربەخۆیی کوردستان دەکرێت پاڵنەرێک بێت بۆ بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی دیکە بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی. دووەم: دەوڵەتانی دراوسێی کوردستان؛ ئێران و سووریا و تورکیا و عێراق دژی سەربەخۆیی کوردستانن، لە ئەگەری پشتیوانیکردنی چین لە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، بەرژەوەندی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا زیانی بەر دەکەوێت. سێیەم: دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەوڵەتێک دەبێت کە هاوپەیمانی ڕۆژئاوا و ئەمەریکا دەبێت، ئەمەش بە مانای کەمکردنەوەی ڕۆڵی چینە لە ناوچەکەدا و تا ڕادەیەکی زۆر بەرژەوەندییە ئابووری و ستراتیژییەکانی چین لە ناوچەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز دەکات([61]). لە بەر ڕۆشنایی ئەم هۆکارانەدا، پشتگیرینەکردنی چین بۆ ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان جێگەی سەرسوڕمان نەبوو. لە کاتێکدا سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان بانگەشەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیان کرد لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧دا، وەزیری دەرەوەی چین نیگەرانییەکانی دەوڵەتەکەی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بۆ بوون بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ نەشاردەوە، بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە چین پشتگیریی پرسی ڕیفراندۆم ناکات، لە بەرامبەردا خواستیان بوونی عێراقێکی یەکگرتوو و یەک پارچەیە([62]). سەبارەت بە بواری ئاسایشی سەربازی، تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندییەکانی ئەم دوو لایەنە سنووردارە، هەر چەندە لە ماوەی سەرهەڵدانی داعش لە ناوچەکە و چڕکردنەوەی هێرشەکانی بۆ هەرێمی کوردستان، چین پشتیوانیی خۆی بۆ کورد لە شەڕی دژ بە داعش دەربڕی. لە هەمان کاتدا، چین بە شێوەیەکی نافەرمی کوردانی باشوور و ڕۆژئاوای بە چەکی چینی پڕچەک کرد([63]). جگە لەمەش، لە ماوەی هێرشەکانی داعش بۆ هەرێمی کوردستان، بەردەوام چین هاوکاریی مرۆیی پێشکەش بە کوردستان کردووە([64]). هاوکاری و پەیوەندییە ئاسایشییەکانی چین بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە بواری ئاسایشی تەندروستیدا بەرجەستە بووە. بۆ نموونە؛ هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا (COVID-19)، دەرفەتی ڕەخساند بۆ چین بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە شێوەیەکی بەرچاو دەستەبەرکاری ئاسایشی تەندروستیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە نێویشیدا هەرێمی کوردستان بوو کە بە دیپلۆماسیەتی دەمامک (Mask Diplomacy) ناوزەند کرا. هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، چین هاوکارییەکانی بەردەوام بوو بۆ دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە ڕزگارکەری ناوچەکە ناسێنرا. لە هەمان کاتدا، چین پێداویستی و کەلوپەلی تەندروستیی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کرد. لەم بارەیەوە وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە “چین هاوڕێی تەنگانەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە”([65]). بە تێڕوانین لە پایەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی چین و هەرێمی کوردستان، دەردەکەوێت کە پایەی ئابووری و بازرگانی لە ئاستی باڵای گرنگیپێدانی چین دێت بەرامبەر بە هەرێم. هەر چی پایەی کولتووری و ڕۆشنبیری و سیاسی و ئاسایشە، ڕیزبەندیی دووەم و سێیەمیان لە دیپلۆماسیەتی چین بەرامبەر هەرێم گرتووە. باسی سێیه‌م: سیناریۆكانی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چین له‌م باسه‌دا، له ڕێی یه‌كێک له ته‌كنیكه باوه‌كانی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه ئاینده‌ییه‌كانه‌وه كه بریتییه له سیناریۆ (Scenario)، هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چین ده‌ده‌ین. یه‌كه‌م: سیناریۆی به‌رده‌وامی ئه‌م سیناریۆیه له سه‌ر ئه‌م گریمانه‌یه وه‌ستاوه: “ئه‌گه‌ر چین و هه‌رێمی كوردستان له ئاستی ئێستای گرنگیدانیان به په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له ڕووی پایەی ئابووری و كولتوری و زانستی و سیاسی و ئاسایشییه‌وه به‌رده‌وام بن و به‌غدا گرفتی یاسایی و سیاسیی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دروست نه‌كات، ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له قووڵبوونه‌وه و فراوانبوون به‌و ڕه‌وته‌ی كه ئێستا هه‌یه‌تی؛ به‌رده‌وام ده‌بێت”. به چه‌ند خاڵێک ئه‌م سیناریۆیه زیاتر ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه: چین و هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر له ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ڕووی ئابووری و بازرگانییه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا هه‌یه؛ به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوانیان زیاتر ده‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌وره له نێوان هه‌ردوو لادا زیاتر ده‌بێت و چین هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته هه‌رێمێكی گرنگ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكانی له بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و ڕێگاوبان و ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه و بواری ته‌ندروستی. هه‌رێمی كوردستانیش به نرخێكی كێبڕكێكار و تا ڕاده‌یه‌ک هه‌رزانتر له وڵاتانی دی، ده‌ستی به كاڵا و شمه‌ک و خزمه‌تگوزاریی چینی‌دا ڕاده‌گات، به‌مه‌ش له فشاری وڵاتانی دی ڕزگاری ده‌بێت. جگه له‌مه، چین ژماره‌ی فێرخوازانی كورد له زانكۆكانی خۆی و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له زانكۆكانی هه‌رێم زیاتر ده‌كات و هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتوور و به‌های چینی و زمانه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌كات، به‌مانه‌ش زیاتر له ناوه‌ندی جه‌ماوه‌ری و بڕیاربه‌ده‌ستان و گه‌نجانی بڕیاربه‌ده‌ستی ئاینده‌ی هه‌رێم نزیكتر ده‌بێته‌وه و بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لێی به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت. هه‌روه‌ها چین له بواری سیاسی و ئاسایشیدا هه‌وڵی بره‌ودانی زیاتر به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر ده‌دات و بایه‌خی زیاتر به ئاسایشی خۆراک و ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌دات، له ئاینده‌ی پڕ له مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌كانی كۆڤید نۆزده‌دا چین پێگه‌ی خۆی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌رێم پته‌وتر ده‌كات. هه‌ر چه‌نده چین مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ناكات، به‌ڵام زیاتر بوونی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانی و زانستی و فه‌رهه‌نگییه‌كان وا ده‌كه‌ن كه چین له سلێمانییش كونسوڵخانه‌ی خۆی بكاته‌وه، به تایبه‌ت كه چین هاوپه‌یمانی وڵاتی ئێرانه و سلێمانییش له‌و وڵاته‌وه له ڕووی سیاسی و جوگرافییه‌وه هاوسنوور و نزیكه. به پێی ئه‌م سیناریۆیه، به‌غداد به هۆی پشتیوانیی وڵاتانی زلهێزه‌وه ناتوانێت هه‌رێمی كوردستان ته‌واو سنووردار بكات و هه‌رێم مامه‌ڵه‌كانی له ڕێی باڵوێزخانه‌ی چینه‌وه له به‌غداد په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ چین ده‌دات. دووه‌م، سیناریۆی پاشه‌كشه و داڕمان ئه‌م سیناریۆیه له سه‌ر ئه‌م گریمانه‌یه وه‌ستاوه: “ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان له ڕووی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانیه‌وه له لایه‌ن به‌غداوه سنووردار بكرێت و حكومه‌تی چین له ڕێگه‌ی به‌غداوه هه‌موو چالاكییه دیپلۆماسی و كونسوڵییه‌كانی به‌ڕێوه ببات و كونسوڵخانه‌ی خۆی له هه‌ولێر دابخات و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم په‌ره بسێنن و گرفته‌كانی حوكمڕانی فراوان ببن، ئه‌وا په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان پاشه‌كشه ده‌كات و پایه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان لاواز ده‌بن”. به پێی ئه‌م سیناریۆیه، كه‌موكووڕی و دژیه‌كی و گرفته‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ورده‌ورده ده‌رده‌كه‌ون و كێشه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، سه‌رئه‌نجام په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستی ئێستایاندا نامێننه‌وه و به‌ره‌ودواوه هه‌نگاو ده‌نێن و لاواز ده‌بن، یاخود تێک ده‌چن. ئه‌م سیناریۆیه كاتێک ڕوو ده‌دات كه له سه‌ر چه‌ند ئاستێكی جیاواز ڕووداوه‌كان به ئاڕاسته‌ی پاشه‌كشێدا بچن. به چه‌ند خاڵێک ده‌توانین زیاتر ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ئه‌م سیناریۆ مه‌ترسیداره ڕوون بكه‌ینه‌وه: گۆڕاوی سه‌ره‌كی و مه‌ترسیداری ئه‌م سیناریۆیه په‌یوه‌سته به مامه‌ڵه‌ی داهاتووی به‌غدا له‌گه‌ڵ پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كه به پێی ئاماژه‌كانی حوكمی دادگای باڵای فیدراڵیی ژماره (٢٢٤)ی (٢١/٢/٢٠٢٤)([66]) سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، كه تێیدا جه‌خت له‌و ماده ده‌ستوورییانه ده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانیان ته‌نها به تایبەتمەندیی فیدراڵی داناوه، كه ڕه‌نگه له داهاتوودا، له ئه‌گه‌ری پێشكه‌شكردنی هه‌ر داوایه‌ک له دژی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و هه‌ر چوارده نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم له ده‌ره‌وه، به بڕیارێكی ئه‌و دادگایه هه‌موویان دابخرێن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له سه‌ر كۆی جووڵه دیپلۆماسییه‌كانی هه‌رێم ده‌بێت و په‌یوه‌ندیی چین و هه‌رێمیش لێی بێبه‌ش نابێت. شانبه‌شانی ئه‌و پێشهاته، چین ڕه‌نگه ئاستی كونسوڵخانه‌ی خۆی له هه‌رێم نزم بكاته‌وه بۆ پله‌ی كونسوڵخانه، یان بریكاری كونسوڵی، یاخود كونسوڵی فه‌خری و زۆربه‌ی كاروباره‌كان بباته‌وه به‌غدا. له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات له ناكۆكی و ململانێ، له‌و دۆخه ئاشتییه فشه‌ڵه‌ی كه هه‌رێمی پێدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌ری دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگی ناوخۆ و دابه‌شبوونی هه‌رێم بۆ دوو ئیداره، گۆڕاوێكی تری مه‌ترسیداری ئه‌م سیناریۆیه‌ن. دوابه‌دوای ئه‌م دوو گۆڕاوه، ئه‌گه‌ری لاوازبوونی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی و پاشه‌كشه‌ی چین له ناوچه‌یه‌كی لاواز له ڕووی سیاسییه‌وه و نائارام له ڕووی ئاسایشه‌وه ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌هێز ده‌بێت و ڕه‌نگه په‌یوه‌ندییه‌كان بباته‌وه چوارچێوه‌ی یه‌كه‌م. به‌مه‌ش هه‌موو پایه كولتووری و زانستی و ئابووری و بازرگانییه‌كانی تریش پاشه‌كشه ده‌كه‌ن. سێیه‌م: سیناریۆی چاكسازی و به‌ره‌وپێشچوون سیناریۆی سێیه‌م پشت به گریمانه‌یه‌ک ده‌به‌ستێت كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بریتییه له‌وه‌ی كه: “ئه‌گه‌ر گۆڕان له ڕژێمی سیاسیی چینی و دۆخی سیاسی و كیانی هه‌رێمی كوردستاندا ڕوو بدات، به وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی، یاخود بوون به هه‌رێمێكی كۆنفیدراڵی له عێراقدا و له هه‌مان كاتدا بڕیاربه‌ده‌ستانی چین و هه‌رێمی كوردستان گرنگیی زیاتر به قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان بده‌ن و له ڕووی ئاسۆیی و ستوونییه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ببه‌ن، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تیی دیپلۆماسیی له‌گه‌ڵ چین ئاڵوگۆڕ ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌وپێشچوونی ته‌واو به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن”. ئه‌م سیناریۆیه له سه‌ر چه‌ند گۆڕاوێک وه‌ستاوه: له سه‌ر ئاستی چین: ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له ڕژێمی فه‌رمانڕەواییدا ڕوو بدات و كرانه‌وه‌ی زیاتر به ڕووی چاكسازی و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی تایوان و دانپێدانانی هەبێت، له به‌رانبه‌ردا چین له ڕووی ئابووری و پێگه‌ی سیاسییشه‌وه له سه‌ر ئاستی جیهانی زیاتر بچێته پێشه‌وه، ئه‌وا زیاتر پڕۆژه ستراتیژییه جیهانییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی چالاک ده‌كات، به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش. بۆیه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له جیهاندا جێ بكاته‌وه، له ڕه‌هه‌نده و بواره جیاوازه‌كانیه‌وه. له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان: ئه‌گه‌ر هه‌رێم به له‌به‌رچاوگرتنی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ی و پاڵپشتیی نێوده‌وڵه‌تیی به‌هێز بۆ ئه‌زموونه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت، یاخود لانی كه‌م بوو به هه‌رێمێكی كۆنفیدراڵی له عێراقدا و بوو به خاوه‌نی ده‌ستووری خۆی له سه‌ر ئاستی ناوخۆ و جۆرێک له شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، ئیدی به وه‌رگرتنی ئه‌ندامێتی بێت له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یاخود به بەهێزبوونی پێگه‌كه‌ی بێت له ناو عێراقدا، ئه‌وا یه‌كێک له بژارده سه‌ره‌كی و به‌هێزه‌كانی بڕیاربه‌ده‌ستانی؛ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و زانستی و فه‌رهه‌نگی ده‌بێت له‌گه‌ڵ چین. هه‌ر چه‌نده ڕه‌نگه هاتنه‌دیی ئه‌م سیناریۆیه بۆ خوێنه‌ر له ئێستادا ئه‌گه‌رێكی لاواز بێت، به‌ڵام لێره‌دا، بۆ داڕشتنی ئه‌م جۆره سیناریۆیه، پشت به بیرۆكه، یان تیۆری «قوو يان سوانی ڕه‌ش» (البجعة السوداء – Blacksuan)([67])ی «نه‌سیم نیكۆلا تالیب» (Nassim Nicholas Taleb) به‌ستراوه، كه پێی وایه ئه‌گه‌ری هه‌ندێک پێشهات لاواز ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام كاتێک ڕوو ده‌ده‌ن، كاریگه‌رییان زۆر به‌هێز ده‌بێت. بۆ نموونه جه‌نگه جیهانییه‌كان، ڕووخانی یه‌كێتیی سۆڤیەت و ڕووداوه‌كانی ١١ی سێپته‌مبه‌ر و قه‌یرانی ئابووریی جیهانی، كه وه‌كوو قوو يان سوانی ڕه‌ش، كه ده‌گمه‌نن، وا ده‌زانرێت نابینرێن، به‌ڵام كه ده‌ركه‌وتن؛ كاریگه‌ریی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن. به‌و پێیه‌ی ئه‌سته‌مه بتوانینلە پرسی ئاینده‌ناسیدا گرفتی نادڵنیایی (اللایقین) تێبپه‌ڕێنین، له به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكار و سه‌رچاوه‌ی نادڵنیایی زۆرن، ئه‌وا باشترین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نادڵنیاییدا له لایه‌ن بڕیاربه‌ده‌ستانه‌وه بریتییه له گۆڕینی نادڵنیاییه‌كان له مه‌ترسیی ڕاسته‌قینه‌وه بۆ نادڵنیایی بێ‌ترس و ئارام (آمن)، یان بۆ ده‌رفه‌ت، له پێناو خۆبه‌هێزكردن و په‌ره‌دان به دامه‌زراوه و هه‌نگاونان به متمانه‌وه به‌ره‌و ئاینده([68]). ئەنجام دیاردەی بەجیهانیبوون و گەشەسەندنی هۆکارەکانی گواستنەوە و پەیوەندیکردن ڕێگەخۆشکەر بوون بۆ لەپێشینەدانانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە سیستمی نێودەوڵەتیدا. هەر چەندە هەر ئەکتەرێکی نێودەوڵەتی هێندەی قەبارە و هێزی خۆی پشکی لەم پەیوەندییانەدا بەر دەکەوێت، بەڵام ئەوەی نکۆڵیی لێ ناکرێت چ دەوڵەتی خاوەن سەروەری چ کیان و هەرێمە نادەوڵەتییەکان؛ بەشێکی دانەبڕاون لە تۆڕی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان. لەم چوارچێوە و فۆڕمەشدا هەر چەندە هاوکێشەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی چین و هەرێمی کوردستان ناپارسەنگە، کە دوو ئەکتەری جیاواز لە هێز و پێگە و کاریگەرین، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە بەئەنجامگەیاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کارێکی ئەستەم و مەحاڵ بێت، بەڵکوو بەرژەوەندیی هاوبەش کۆکەرەوەی هەردوو ئەکتەرەکەیە. هەرێمی کوردستان پاشخانێکی مێژوویی پتەوی نییە لە چالاکی و پەیوەندییە دەرەکییەکانی، بە فەرمی ناساندنی پەیوەندییەکانی ئەم هەرێمە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدایە، بەڵام جیۆپۆلەتیک و بەردەستبوونی سەرچاوەکانی وزە خوڵقێنەر و پاڵنەری گەشەسەندنی پەیوەندییە دەرەکییەکانیەتی. لە بەرامبەردا، چین وەک زلهێزێکی نوێی جیهان و کاریگەر لە هاوکێشەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لە سەرتاسەری جیهان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت، لە پێشینەی ستراتیژییە نزیکمەودا و دوورمەوداکانی داناوە، لەم نێوەندەشدا هەرێمی کوردستان پەراوێز نەخراوە. ڕاسپاردەكان لەسەر بنەمای خوێندنەوە و شرۆڤەکردنی سەرچاوە زانستییەکان، توێژینەوەکە گەیشتووەتە کۆمەڵێک دەرئەنجام، لە گرنگترینیان: هەر چەندە پەیوەندییە فەرمییە دیپلۆماسییەکانی چین و هەرێمی کوردستان پاشخانێکی مێژوویی قووڵی نییە، چین له ئێستادا هه‌رێمی په‌راوێز نه‌خستووه، بە تایبه‌ت له دوای ڕووخاندنی ڕژێمی پێشووی عێراق و نووسینه‌وه‌ی دەستووری نوێ، دەرفەتی گەشەسەندنی پەیوەندییە فەرمییە دوولایەنەکان ڕه‌خسا. لاسەنگییەکی بەرچاو لە پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی نێوان چین و هەرێمی کوردستان لە لایەک و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لە لایەکی دیکە بەدی دەکرێت، دەیتا و زانیارییە بەردەستەکان دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە تا هەنووکە پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی نێوان چین و هەرێمی کوردستان وەک پێویست نین و لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا نییە. بە بەراورد بە پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکان، پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی چین و هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی گەشەسەندوودایە. به پشتبه‌ستن به ڕه‌گه‌زی نادڵنیایی له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له لایه‌ک و ناجێگیریی دۆخی سیاسی و ئابووری و ده‌ستووریی هه‌رێیم كوردستان له لایه‌كی تر و ناسه‌قامگیریی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له لایه‌كی تره‌وه، پێشبینیکردنی ئایندەی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی هه‌رێم کارێکی سانا نییە و چه‌ندین مه‌رج و بارودۆخ و گۆڕاوی نێوخۆیی هه‌رێم و عیراق و چین و ناوچه‌كه و جیهانیش كاریگه‌رییان له سه‌ر ئاڕاسته‌كانی سیناریۆ ئاینده‌ییه‌كان ده‌بێت. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پشتی به ڕێسای «ئه‌گه‌ر – ئه‌وا» به‌ستووه بۆ داڕشتنی گریمانه‌ی سیناریۆكان، كه تێیدا ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر سیناریۆیه‌ک وابه‌سته‌ی ڕوودانی چه‌ند ئه‌گه‌رێكه به‌یه‌كه‌وه، لێره‌شه‌وه هه‌موو سیناریۆكان به ڕووی ئاینده‌دا كراوه‌ن، به به‌رده‌وامی بێت به دۆخی ئێستا، یان داڕمانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان، یاخود گۆڕانكاری و چاكسازی، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییش لێره‌دا دۆزینه‌وه‌ی ئاینده‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه و به‌رچاوڕوونكردنی به‌رپرسانه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌ی خوازراوی خۆیان و قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان و خۆپاراستن له سیناریۆی مه‌ترسیدار و هه‌ڕه‌شه‌كانی، ئه‌مه‌ش دنیابینیی نوێ و كاری جددیی پێویسته. لێره‌وه، لە پێناو هەنگاونان بۆ برەودانی زیاتری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان و چین، کۆمەڵێک پێشنیاز ده‌خه‌ینە ڕوو: دروستكردنی زیاتری به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و بازرگانی له بواره جیاجیاكاندا بۆ چین له هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ به‌شداریكردنی كارا له پڕۆژه‌ی “ڕێگای ئاوریشمی نوێ”. هەوڵدان بۆ کاراکردنی بڕگەی (٤) له مادەی (١٢١)ی دەستووری عێراق بۆ هه‌رێم، کە ڕێگە دەدات حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسینگەی لە کونسوڵخانەکانی عێراق لە دەوڵەتە بیانییەکان هەبێت. بە کاراکردنی ئەم مادە دەستوورییە، هەرێم دەتوانێت نووسینگەی تایبەت بە خۆی لە چین دابمەزرێنێت، به‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كان له ڕووی گه‌شه‌پێدان و كولتووری و زانستییه‌وه زیاتر به‌ره‌وپێش ده‌چێت، ڕایه‌ڵه‌كانی په‌یوه‌ندیی باشتر ده‌بن. بەهێزکردنی پەیوەندییە ڕۆشنبیری و زانستییەکان لەگەڵ وڵاتی چین، لە ڕێگەی پێدانی دەرفەتی زیاتر بە فێرخوازان و توێژەرانی کوردستان بۆ تەواوکردنی خوێندن و ئەنجامدانی توێژینەوەکانیان لەم وڵاتە، کە ئەمەش بناغەی ئاڵوگۆڕی زمان و کولتوورە و سەرچاوەی سەرەکیی نەرمەهێزە و پایەی بەهێزبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانە. هەوڵدان بۆ کردنەوەی كونسوڵخانەی چین لە شاری سلێمانی کە هاندەری چالاککردنی پەیوەندیییە دیپلۆماسییە دووقۆڵییەکان دەبێت و پەیوەندییەکان دەباتە قۆناغێکی باڵاترەوە. سەرچاوە و پەراوێزەکان ([1]) ئەردەڵان عەبدوڵا (٢٠١٠)، چین زلهێزی نوێی جیهان، هەولێر، بڵاوکراوەی ئاراس، ل١٨، ١٥٤، ١٦٣، ١٦٤. ([2]) زریان ڕۆژهەڵاتی (٧-١٢-٢٠٢٢)، «کوردستان و ململانێ گەورەکەی جیهان»، بەردەستە لە: كوردستان و ململانێ گەورەكەی جیهان | رووداو.نێت (rudaw.net) مێژووی سەردان: (١٢/٢/٢٠٢٤). ([3]) مديرية الدراسات الإستراتيجية (كانون الثاني 2024)، “المواكبة الشهرية لشؤون الصين”، المركز الإستشاري للدراسات والتوثيق، ص11، 12. ([4]) زریان ڕۆژهەڵاتی، هەمان سەرچاوەی پێشوو. ([5]) Robert A. Pape (2005) “Soft Balancing against the United States’’, International Security, Vol. 30, No. 1., p.17. ([6]) Samuel P. Huntington (1999) “The Lonely Superpower’’, Foreign Affairs, Vol. 78, No. 2, p.36-37. ([7]) Stephen M. Walt (2011) “The End of the American Era’’, The National Interest, No. 116, p.9. ([8]) John J. Mearsheimer (2001) “The Tragedy of Great Power Politics”. New York: W. W. Norton & Company, Inc., p.400-401. ([9]) John Mearsheimer (17 September 2004) “Why China’s Rise Will Not Be Peaceful”. Available at: http://mearsheimer.uchicago.edu/pdfs/A0034b.pdf (Accessed: 20/2/2024) ([10]) د. سەردار عەزیز (٣/٦/٢٠٢١)، “ئێران و چین؛ دەوڵەتی شارستانی”. Rudaw Research Center. بەردەستە لە: ئێران و چین؛ دەوڵەتی شارستانی (rudawrc.net)مێژووی سەردان: (١٣/٢/٢٠٢٤)، ل٣. ([11]) مديرية الدراسات الإستراتيجية، مصدر السابق، ص7. ([12]) Sun Degang (2019), “China’s Whole-of-Region Diplomacy in the Middle East”, China Quarterly of International Strategic Studies, Vol. 5, No. 1, p.51, 56. ([13]) دیبیکا ساراسواس (تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢)، “فاکتەری ئابووری و جیۆپۆلەتیکی لە پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئێران”، وەرگێڕان و ئامادەکردنی: تەحسین وسوو عەبدوڵا. وەرزنامەی ئێرانناسی، ژمارە (٥)، ساڵی دووەم، ل٦٨. ([14]) Mohammed Shareef, Ibid, p.71. ([15]) چاوپێکەوتنی باخان ئاکۆ نەجمەدین لەگەڵ د. محەمەد سابیر (٢٠/٢/٢٠٢٤)، سلێمانی. ([16]) ڕووداو دیجیتاڵ (1/9/2021)، “القنصل التجاري الصيني: إقليم كوردستان بمثابة منجم ذهب للمستثمرين الأجانب”. متاح على الرابط الآتي: القنصل التجاري الصيني: إقليم کوردستان بمثابة منجم…| رووداو.نيت (rudawarabia.net) تاريخ الزيارة: (15/2024/2) ([17]) پەیمان محەمەد (١٩/١٠/٢٠٢٣)، “باڵوێزی عێراق لە چین: ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ چین دەگاتە 50 ملیار دۆلار”، ڕووداو دیجیتاڵ. بەردەستە لە: باڵیۆزی عێراق لە چین: ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ… | رووداو.نێت (rudaw.net) مێژووی سەردانکردن:) ٩/٢/٢٠٢٤) ([18]) دەستووری کۆماری عێراق، ٢٠٠٥. ([19]) ماڵپەڕی فەرمیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەردەستە لە: حکومەتی هەرێمی کوردستان | فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە (gov.krd) مێژووی سەردانکردن: (١٩/٢/٢٠٢٤) ([20]) د. دانا عەلی ساڵح بەرزنجی (٢٠٢٠)، پەیوەندییە دیپلۆماسی و کونسوڵییەکان، سلێمانی، چاپخانەی پاشا، ل(٣٣٠-٣٣١). ([21]) Mohammed Shareef, Ibid, p. 87. ([22]) Sercan Çalışkan (9/2/2021), “Growing Chinese Influence in the Kurdistan Regional Government in Iraq’’, Center for Middle Eastern Studies. Available at: ORSAM-Center for Middle Eastern Studies (Accessed: 13/2/2024) ([23]) Ibid. ([24]) صحيفة الاستقلال (6/6/2022)، “تطورات سريعة.. هكذا توسع الصين نفوذها في إقليم كردستان العراق”. متاح على الرابط الآتي: تطورات سريعة.. هكذا توسع الصين نفوذها في إقليم كردستان العراق | صحيفة الاستقلال (alestiklal.net)تاريخ الزيارة: ( 18/2/2024) ([25]) Mohammed Shareef, Ibid, p. 85. ([26]) الدكتور ياسين محمود چۆمانی (٢٠٢٢)، الدبلوماسية الموازية بين النظرية والتطبيق دراسة حالة إقليم كوردستان، أربيل: مكتب التفسير للطبع والشر، ص397، 398، 399، 406. ([27]) محمد اسماعيل جليل (٢٠٢٣)، کاریگەریی جەنگی داعش لە سەر پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان – عێراق لە ساڵانی (٢٠١٤-٢٠٢٢)، نامەی ماستەر، کۆلێژی زانستە سیاسییەکان، زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر، هەرێمی کوردستان – عێراق، لA 165 – A169. ([28]) ڕووداو دیجیتاڵ (٢٤/١٠/٢٠٢٣)، “سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی نوێی چین لە هەولێر کۆ بوونەوە”. بەردەستە لە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی نوێی چین لە… | رووداو.نێت (rudaw.net) مێژووی سەردانکردن: (١٠/٢/٢٠٢٤) ([29]) شفق نيوز (24/1/2024)، “الصين تفتتح مركزاً لإصدار تأشيرات الدخول في إقليم كرستان”. متاح على الرابط الآتي: الصين تفتتح مركزاً لإصدار تأشيرات الدخول في إقليم كوردستان – شفق نيوز (shafaq.com) تاريخ الزيارة: (12/2/2024) ([30]) چاوپێکەوتن لەگەڵ د. محەمەد سابیر، هەمان سەرچاوەی پێشوو. ([31]) Sardar Aziz and Mohammed Shareef, Ibid, p.209. ([32]) Ibid. ([33]) سەردار عەزیز (٢٦/١١/٢٠٢٣)، “چین و نەوتی عێراق”. بەردەستە لە: چین و نەوتی عێراق | Zed Pressمێژووی سەردانکردن: (١١/٢/٢٠٢٤) ([34]) Mohammed Shareef, Ibid, p.71. ([35]) هیوا عەزیز سەعيد و هۆشمەن عەتا مەحموود (٢٠٢٣)، “گەشەکردنی هەژموونی چین لە عێراق لە سایەی باڵادەستیی ئەمەریکادا (2003-2013)، مجلة جامعة التنمية البشرية، المجلد 9، العدد 4، ل٥٧. ([36]) ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەردەستە لە: حکومەتی هەرێمی كوردستان | وەزارەتی سامانە سروشتیەکان (gov.krd) مێژووی سەردانکردن: (٢٢/٢/٢٠٢٤) ([37]) Mohammed Shareef, Ibid, p. 78. ([38]) یاسین تەها (٧/٤/٢٠٢٣)، “هەرێمی کوردستان لە دەروازەی ‘ئۆڤاکۆی’ دا”، دامەزراوەی میدیایی درەو. بەردەستە لە: Draw Media مێژووی سەردانیکردن: (١٦/٢/٢٠٢٤) ([39]) Haider Hamood Radhi Al-SHAFIY (2015), “CNPC, CNOOC and SINOPEC in Iraq: Successful Start and Ambitious Cooperation Plan”, Journal of Middle Eastern and Islamic Studies (in Asia), vol. 9, No. 1, p.93. ([40]) هیوا عەزیز سەعيد و هۆشمەن عەتا مەحموود، هەمان سەرچاوەی پێشوو، ل٦٠. ([41]) Samuel Ramani (2017), “China in the Middle East: The Iraqi Kurdish Question”. Available at: China in the Middle East: The Iraqi Kurdish Question – The Diplomat (Accessed: 1/2/2024) ([42]) هیوا عەزیز سەعيد و هۆشمەن عەتا مەحوود، هەمان سەرچاوەی پێشوو، ل٥٥. ([43]) چاوپێکەوتن لەگەڵ د. سەردار عەزيز، هەمان سەرچاوەی پێشوو. ([44]) Sercan Çalışkan, Ibid. ([45]) ڕووداو دیجیتال، القنصل التجاري الصيني: إقليم كوردستان بمثابة منجم ذهب للمستثمرين الأجانب، مصدر السابق. ([46]) Mohammed Shareef, Ibid, p.85. ([47]) Ibid, p.86. ([48]) Kurdistan24 (8/1/2024)، “قنصل الصين: نرغب برفع مستوى العلاقات التجارية مع كوردستان”. متاح على الرابط الآتي: قنصل الصين: نرغب برفع مستوى العلاقات التجارية مع كوردستان (kurdistan24.net) تاريخ الزيارة: (15/2/2024) ([49]) Nurettin Akçay, Ibid. ([50]) Sardar Aziz and Mohammed Shareef, Ibid, p.211. ([51]) Sercan Çalışkan, Ibid. ([52]) Mohammed Shareef, Ibid, p.87. ([53]) Sardar Aziz and Mohammed Shareef (31/5/2022), “Kurdistan in China: Are the Iraqi Kurds Interested in a Relationship?’’. Available at: Kurdistan in China: Are the Iraqi Kurds Interested in a Relationship? | The Washington Institute (Accessed: 26/2/2024) ([54]) هیوا عەزیز سەعيد و هۆشمەن عەتا مەحموود، هەمان سەرچاوەی پێشوو، ل٦٢. ([55]) Sercan Çalışkan, Ibid. ([56]) هۆشمەن عەتا (ئازاری ٢٠٢١)، “فاکتەری کوردی لە پەیوەندییەکانی عێراق-چیندا”، سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی، ژمارە ٦، ل٥٥. ([57]) Sercan Çalışkan, Ibid. ([58]) Mordechai Chaziza (2017), “China and the Independent Kurdish State”, Beign-Sadat Center for Strategic Studies. Available at: China and the Independent Kurdish State (jstor.org) (Accessed: 17/2/2024) ([59]) Nurettin Akçay, Ibid. ([60]) باڵوێز د. محەمەد سابیر، هەمان سەرچاوەی پێشوو، ل٣٩٨. ([61]) Mordechai Chaziza, Ibid. ([62]) Sercan Çalışkan, Ibid. ([63]) د. مۆردیچای چازیزەی (کانوونی دووەمی ٢٠١٨)، “پرسی کورد لە سیاسەتی دەرەوەی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا”، وەرگێڕانی: هاوڕێ حەسەن حەمە، ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان، ل٧. ([64]) Mohammed Shareef, Ibid, p.88. ([65]) Sercan Çalışkan, Ibid. ([66]) بۆ بینینی ده‌قی بڕیاره‌كه، بڕوانه لینكی بڕیاره‌كه له پێگه‌ی فه‌رمیی دادگاكه: https://www.iraqfsc.iq/krarid/224_fed_2023.pdf مێژووی سه‌ردان: (5/3/2024) ([67]) بڕوانه: نسيم طالب، البجعة السوداء: تداعيات الأحداث غير المتوقعة (2009)، ت: م. حليم نسيب نصر، الدار العربية للعلوم ناشرون، بيروت-لبنان. متاح على الرابط الآتي: https://2u.pw/IGwnHBW تأریخ الزیارة: (5/3/2024) ([68]) د. محمد خميس، معضلة اللايقين وموجهة النزعة السببية في مقاربة الدراسات الاستشرافية، (2022)، المجلة الدولية للبحوث القانونية والسياسية، جامعة قاصدي مرباح ورقلة، الجزائر، المجلد 06، العدد01، (349-379)، (ص375). متاح على الرابط الآتي: https://www.asjp.cerist.dz/en/article/189871 تأریخ الزیارة: (4/3/2024)
راپۆرت: دره‌و دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر سكاڵای مه‌سرور بارزانی بڕگه‌ی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا راگرت، به‌مه دادگا به‌بێ ئه‌وه‌ی به ئاشكرا فه‌رمان بكات به راگرتنی هه‌ڵبژاردن، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستانی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌كخست، چونكه به‌بێ به‌ركاربوونی ئه‌م بڕگه‌یه كۆمسیۆن ناتوانێت رێوشوێنه‌كانی خۆی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن ته‌واو بكات، ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا. بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی مه‌سرور بارزانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی، فه‌رمانێكی سالاری ده‌ركرد له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه. به‌پێی ئه‌وه‌ی له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، دادگای فیدراڵی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگرت. بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه به ژماره (7) له 2024دا له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه ده‌ڵێ: • په‌رله‌مانی كوردستان له (100) كورسی پێكدێت كه دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م بازنانه‌ی هه‌ڵبژاردندا:- - پارێزگای هه‌ولێر: 34 كورسی - پارێزگای سلێمانی: 38 كورسی - پارێزگای دهۆك: 25 كورسی - پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: 3 كورسی دادگا جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕگه‌ی له سیسته‌مه‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگرتووه تا ئه‌وكاته‌ی چاره‌نوسی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی یه‌كلا ده‌بێته‌وه. مه‌سرور بارزانی كه له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی شوباتی 2022وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام دادگای فیدراڵی به‌وه ناوده‌برد كه "دادگایه‌كی ناده‌ستورییه"، هه‌ڵبژاردنی كوردستان ناچاریكرد په‌نا بۆ دادگاكه ببات و ئه‌مجاره دادگاكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بڕیاری ده‌ركرد. مه‌سرور بارزانی سكاڵای له چی كردووه ؟ دوێنێ مه‌سرور بارزانی له‌رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه (ئه‌یاد كاكه‌یی) له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایه‌كی له‌دژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆماریكرد. له‌م سكاڵایه‌دا مه‌سرور بارزانی داوای له دادگای فیدراڵی كرد فه‌رمانێكی سالاری (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان. مه‌سرور بارزانی سكاڵای له‌سه‌ر (سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024) هه‌یه، كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه. به‌پێی ئه‌وه‌ی له سكاڵاكه‌یدا هاتووه، مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری رۆژی 21ی شوباتی ئه‌مساڵی دادگای فیدراڵی، تانه‌ی له كاره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه، تانه‌كانی له‌م خاڵانه‌دا كورت ده‌بێته‌وه: • كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دابه‌شكردنی (100) كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، سه‌رپێچی بڕیاری دادگای فیدراڵی كردووه، كورسییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شكردووه، نه‌ك ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم، پشتبه‌ستن به‌م پێوه‌ره پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه كه ژماره‌ی دانیشتوانی كردووه به بنه‌ما نه‌ك ژماره‌ی ده‌نگده‌ران، داوا له دادگای ده‌كات ئه‌م بڕیاره‌ی كۆمسیۆن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. • له دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بنه‌مایه‌كی تری ده‌ستوری پێشێلكردووه كه له مادده‌ی (49/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستوردا هاتووه‌و داوای له‌به‌رچاوگرتنی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌كات له ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاساداناندا، له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی ده‌قێكی یاسایی، دادگای فیدراڵی له بڕیاری 21ی شوباتی 2024ی خۆیدا بابه‌تی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی داوه به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانیی، بۆیه ده‌بێت كۆمسیۆن پابه‌ند بێت به بنه‌مای ده‌ستوریی تایبه‌ت به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌دیاریكراویش توركمان و مه‌سیحییه‌كان، واتا مه‌سرور بارزانی له‌م ده‌رگایه‌وه ده‌یه‌وێت كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه مافی ئه‌وه‌ی نییه تانه له بڕیاری دادگای فیدراڵی بدات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (11) كورسییه‌كه‌ی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان و ئێستا ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی (100) كورسییه‌كه‌دا كورسی بۆ پێكهاته‌كان ته‌رخان بكرێت. • دادگای له بڕیاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی "بابه‌تی"یانه ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات و كورسییه‌كانی به‌سه‌ردا دابه‌ش بكات، ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه كۆمسیۆن به‌كاریهێناوه بنه‌مایه‌كی بابه‌تییانه نییه. • مادده‌ی (2/یه‌كه‌م/ج)ی ده‌ستور ده‌ڵێ" نابێت یاسایه‌ك ده‌ربكرێت كه پێچه‌وانه بێت له‌گه‌ڵ ماف و ئازادیه بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه له ده‌ستوردا هاتوون)، بێبه‌شكردنی پێكهاته‌كان له نوێنه‌رایه‌تیكردن له په‌رله‌مانی كوردستان پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان و یه‌كسانییه له‌به‌رده‌م یاسادا بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان، چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسی و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن واده‌كات پێكهاته‌كان نه‌توانن كێبركێ له‌سه‌ر كورسییه‌كان بكه‌ن و هیچ كورسییه‌ك به‌ده‌ست نه‌هێنن كه له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌رێمی كوردستاندا نوێنه‌رایه‌تییان بكات. مه‌سرور بارزانی هه‌ڵبژاردن دواده‌خات ؟ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م سكاڵا یاساییه‌و ئه‌و خاڵانه‌ی له‌باره‌ی سه‌رپێچییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان خستویه‌تیه به‌رده‌م دادگای فیدراڵی، مه‌سرور بارزانی داوا له دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كات: • كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سكاڵاكه‌و هاوپێچه‌كانی ئاگاداربكاته‌وه. • حوكم بدات به ناده‌ستوریبوونی مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024 كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه. • تا ئه‌وكاته‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م سكاڵایه ده‌درێت، دادگای فیدراڵی فه‌رمانێكی سالاریی (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر دادگا وه‌ڵامی سكاڵاكه بداته‌وه‌و پێكهاته‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و لیست پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌وكاته ده‌بێت له‌ڕووی هونه‌ری و لۆجستییه‌وه رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن دووباره بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه گرێبه‌سته‌كانی كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان خه‌رجییه‌كی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، دادگای فیدراڵی فه‌رمانی سالاریی بۆ راگرتنی ئه‌و مادده‌یه‌ی په‌یڕه‌وی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌ركردو كاركردنی به مادده‌كه راگرت تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجامی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی یه‌كلاده‌بێته‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن له فه‌رمانه‌كه‌یدا به ئاشكرا داوای راگرتنی كاره‌كانی كۆمسیۆنی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه، به‌ڵام به‌وپێیه‌ی دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن یه‌كێك له بابه‌ته جه‌وهه‌رییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌و كۆمسیۆن ئه‌م بڕگه‌ی له په‌یڕه‌وه‌كه‌دا راگرتووه، ئه‌مه به‌واتای ئه‌وه دێت كۆمسیۆن ده‌بێت كاره‌كانی رابگرێت، چونكه به‌بێ دڵنیابوون له چۆنیه‌تی دابه‌شبوونی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ناتوانێت كارتی ده‌نگدان ئاماده بكات، سه‌رباری ئه‌مه‌ش ره‌نگه له حاڵه‌تی ده‌رچوونی بڕیاری دادگادا پێویست بكات كۆمسیۆن سه‌رله‌نوێ ده‌رگای خۆكاندیدكردنه‌وه بكاته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری به‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كاندا بێت له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا. ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی له‌كاتێكدا بوو ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند ده‌ستیكردووه به چاپكردنی كارتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. بڕیار بوو رۆژی هه‌ینی داهاتوو (10ی ئایار) هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكات و پرۆسه‌ی ده‌نگدان له رۆژی 10ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌م فه‌رمانه‌ی دادگای فیدراڵی جارێكی تر هه‌ڵبژاردن له كوردستان دواده‌خات و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به (مه‌رسومی پێنجه‌م) واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكات. هه‌موو پیشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن هه‌ڵبژاردنی كوردستان بكه‌وێته ساڵی داهاتووه، به‌ڵام له‌حاڵی ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی، ئیتر ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م دواخستنی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستكاریكردنی بڕیاره‌كانی 21ی شوباتی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه نامێنێت، بڕیارێك كه سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی له كوردستان له (یه‌ك بازنه‌یی)ه‌وه گۆڕیوه بۆ (فره بازنه‌یی)و كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانیشی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه. مه‌سرور بارزانی له سكاڵاكه‌یدا داوای ته‌رخانكردنی كورسی بۆ پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحی كردووه له‌چوارچێوه‌ی (100) كورسی په‌رله‌ماندا، پێشبینی ده‌كرێت دادگا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستورو یاسای كارپێكراوی عێراقدا كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نوێ رێكبخاته‌وه‌و به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمدا دابه‌شیان بكات. چیرۆكی هه‌ڵبژاردنێك كه چاره‌نوسی دیار نییه! هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بوو له رۆژی 1ی ئۆكتۆبه‌ری 2022 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، ساڵێك و شه‌ش مانگ هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌واده‌ی خۆی دواكه‌وتووه. دواكەواتنی هەڵبژاردن لەوادەی خۆی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی ناچاركرد، بۆ جاری دووەم مەرسوم دەربكات‌و وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بكات، كۆتاییەكانی ئازاری 2023 سەرۆكی هەرێم مەرسومی دووەمی دەركردو رۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2022ی بۆ سازدانی هەڵبژاردن دیاریكرد، لەماوەی مانگی ئازار بۆ تشرینی یەكەم، لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم چوونە ناو زنجیرەیەك كۆبونەوە بۆ رێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام نەگەیشتنە رێككەوتن، بەتایبەتیش پارتی‌و یەكێتیی. لە پرسی دواكەوتنی هەڵبژاردندا، یەكێك لەخاڵە سەرەكییەكانی ناكۆكی لەنێوان پارتی‌و یەكێتیی كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بوو، ئەم ناكۆكییە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە. لە سەرەتای گفتوگۆكانەوە لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتیی داوای دەكرد هەڵبژاردنی كوردستان هاوشێوەی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە 2021 بەڕێوەچوو، بكرێت بەشێوازی "فرە بازنەیی"، چونكە یەكێتیی‌و هەندێك لەلایەنەكانی تر پێیانوایە شێوازی (یەك بازنەیی) ئەوەی بۆ پارتی فەراهەمكردووە زۆرینەی پەرلەمانی هەبێت‌و لەشێوازی (فرە بازنەیی)دا دەنگەكان دابەشدەبن‌و پارتی ناتوانێت زۆرینەی پەرلەمانی بە قەبارەی پێشتر دروستبكات، ئەوكات لە گفتوگۆكاندا پارتی لەسەر ئەم داواكارییە قایل بوو، بەڵام هاوكات لەگەڵ فرە بازنەییدا، یەكێتیی داوای دەكرد كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكانیش بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا دابەش بكرێت، بۆ ئەمە یەكێتیی داوای دەكرد (2 بۆ 4) كورسی لە كۆی (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بخرێتە سنوری پارێزگای سلێمانی، لەسەر ئەمە لەگەڵ پارتی نەگەیشتنە رێككەوتن‌و بەوهۆیەشەوە هەڵبژاردن دواكەوت و مه‌رسومی یه‌كه‌می نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه. نیسانی 2023 كاتێك دانوستانی پارتی‌و یەكێتیی لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن چڕبووەوە، بەتایبەتیش لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی (11) كورسییەكەی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا (ئەوكات پارتی‌و یەكێتیی رێككەوتبوون لەسەر ئەوەی هەرێم بكرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردن)، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم ناكۆكییە، نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداری لە دانوستانەكانی پارتی‌و یەكێتیدا دەكرد، نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیازی ئەوەی كرد كورسییەكی پێكهاتەی توركمان بدرێت بە پارێزگای سلێمانی (كفری)، بەڵام نوێنەرانی پێكهاتەی توركمان ئەم پێشنیازەیان رەتكردەوە. به‌هۆی شكستی ئه‌م دانوستانه‌شه‌وه، نێچیرڤان بارزانی به‌ناچاری مه‌رسومی دووه‌می بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له رۆژی 18ی تشرینی دووه‌می 2023دا ده‌ركرد. به‌ڵام ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌وهۆیه‌وه په‌رله‌مان نه‌یتوانی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه‌و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان كارابكاته‌وه، شكستی دانوستانه‌كانی سه‌ریكێشا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بڕیارێكی دادگای فیدراڵی له رۆژی 30ی ئایاری 2023دا، ئیتر لێره‌وه یه‌كێتیی یه‌كه‌م خاڵی سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد‌و رێگه‌ی نه‌دا به یاسا كۆنه‌كه به‌وشێوه‌ی پارتی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه ئیتر په‌رله‌مانێك نه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه، له‌قۆناغی دواتردا یه‌كێتیی په‌نای بۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق برد‌و دوای هه‌شت مانگ تاوتوێكردن، دادگای له 21ی شوباتی ئه‌مساڵدا سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی په‌سه‌ندكردو شێوازی هه‌ڵبژاردنی له كورستان له (یه‌ك بازنه)وه بۆ (فره بازنه) گۆڕی و كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له مه‌رسومی سێیه‌می خۆیدا رۆژی 25ی شوباتی 2024ی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن د‌یاریكردبوو، ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی له 21ی شوباتی 2024دا له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی، جارێكی تر دۆخه‌كه‌ی لێ تێكدا‌و ناچاریكرد مه‌رسومی چواره‌م بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌ربكات، ئه‌م مه‌رسومه‌ش چاره‌نوسی له‌وانی تر باشتر نه‌بوو، فه‌رمانی دادگای فیدراڵی ناچار به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كات. بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی دادگا كلیك له‌سه‌ر (PDF) بكه
راپۆرت: دره‌و له‌كاتێكدا هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر نێچیرڤان بارزانی بوون له تاران بگه‌ڕێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردن دوابخات، مه‌سرور بارزانی له هه‌ولێره‌وه هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگرت، سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار دادگای فیدراڵی عێراقی به ناده‌ستوریی ناوبردووه، هه‌ڵبژاردن ناچاری كرد روو له‌و دادگایه بنێت، سكاڵای له‌سه‌ر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه، چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر بازنه‌كان و ته‌رخان نه‌كردنی كورسی بۆ توركمان و مه‌سیحییه‌كان به ناده‌ستوری ناوده‌بات و داوا له دادگا ده‌كات به "فه‌رمانێكی سالاری" كاره‌كانی كۆمسیۆن بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان رابگرێت، ئه‌مه سكاڵای یاساییه، به‌ڵام به تامی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه. ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌م راپۆرته‌دا. له‌سه‌ر چی سكاڵای كردووه ؟ سه‌رباری ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی به دادگایه‌كی ناده‌ستوری ناوده‌بات، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ راگرتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌نای بۆ دادگای فیدراڵی عێراق بردووه. به‌گوێره‌ی سكاڵایه‌ك كه ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه (ئه‌یاد كاكه‌یی) له‌سه‌ر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆماریكردووه، مه‌سرور بارزانی داوا له دادگای فیدراڵی ده‌كات فه‌رمانێكی سالاری (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان. پارتی دیموكراتی كوردستان ناڕازییه له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌كه‌ی عێراقه‌وه، وا پێشینی ده‌كرا پارتی له‌رێگه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان رابگرێت، به‌رپرسانی یه‌كێتیی هه‌رزوو رایانگه‌یاند" سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی نییه". نێچیرڤان بارزانی چاوه‌ڕوان بوو له‌رێگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناچار بكات رێوشوێنه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن رابگرێت، به‌ڵام نه سودانی به نوسراوی فه‌رمی كۆمسیۆنی له راگرتنی رێوشوێنه‌كانی ئاگادار كردووه‌و نه كۆمسیۆنیش كه سه‌رۆكه‌كه‌ی دادوه‌رێكی خه‌ڵكی سلێمانییه ئاماده‌یه كاره‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن رابگرێت. له‌م نێوه‌نده‌دا، له‌كاتێكدا نێچیرڤان بارزانی به‌سه‌ردانێك له تارانه، له هه‌ولێره‌وه مه‌سرور بارزانی سكاڵای بۆ دادگای فیدراڵی به‌رزكرده‌وه. مه‌سرور بارزانی داوای چی ده‌كات ؟ مه‌سرور بارزانی سكاڵای له‌سه‌ر (سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024) هه‌یه، كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه. به‌پێی ئه‌وه‌ی له سكاڵاكه‌یدا هاتووه، مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری رۆژی 21ی شوباتی ئه‌مساڵی دادگای فیدراڵی، تانه‌ی له كاره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه، تانه‌كانی له‌م خاڵانه‌دا كورت ده‌بێته‌وه: • كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دابه‌شكردنی (100) كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، سه‌رپێچی بڕیاری دادگای فیدراڵی كردووه، كورسییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شكردووه، نه‌ك ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم، پشتبه‌ستن به‌م پێوه‌ره پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه كه ژماره‌ی دانیشتوانی كردووه به بنه‌ما نه‌ك ژماره‌ی ده‌نگده‌ران، داوا له دادگای ده‌كات ئه‌م بڕیاره‌ی كۆمسیۆن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. • له دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بنه‌مایه‌كی تری ده‌ستوری پێشێلكردووه كه له مادده‌ی (49/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستوردا هاتووه‌و داوای له‌به‌رچاوگرتنی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌كات له ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاساداناندا، له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی ده‌قێكی یاسایی، دادگای فیدراڵی له بڕیاری 21ی شوباتی 2024ی خۆیدا بابه‌تی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی داوه به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانیی، بۆیه ده‌بێت كۆمسیۆن پابه‌ند بێت به بنه‌مای ده‌ستوریی تایبه‌ت به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌دیاریكراویش توركمان و مه‌سیحییه‌كان، واتا مه‌سرور بارزانی له‌م ده‌رگایه‌وه ده‌یه‌وێت كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه مافی ئه‌وه‌ی نییه تانه له بڕیاری دادگای فیدراڵی بدات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (11) كورسییه‌كه‌ی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان و ئێستا ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی (100) كورسییه‌كه‌دا كورسی بۆ پێكهاته‌كان ته‌رخان بكرێت. • دادگای له بڕیاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی "بابه‌تی"یانه ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات و كورسییه‌كانی به‌سه‌ردا دابه‌ش بكات، ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه كۆمسیۆن به‌كاریهێناوه بنه‌مایه‌كی بابه‌تییانه نییه. • مادده‌ی (2/یه‌كه‌م/ج)ی ده‌ستور ده‌ڵێ" نابێت یاسایه‌ك ده‌ربكرێت كه پێچه‌وانه بێت له‌گه‌ڵ ماف و ئازادیه بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه له ده‌ستوردا هاتوون)، بێبه‌شكردنی پێكهاته‌كان له نوێنه‌رایه‌تیكردن له په‌رله‌مانی كوردستان پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان و یه‌كسانییه له‌به‌رده‌م یاسادا بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان، چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسی و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن واده‌كات پێكهاته‌كان نه‌توانن كێبركێ له‌سه‌ر كورسییه‌كان بكه‌ن و هیچ كورسییه‌ك به‌ده‌ست نه‌هێنن كه له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌رێمی كوردستاندا نوێنه‌رایه‌تییان بكات. مه‌سرور بارزانی هه‌ڵبژاردن دواده‌خات ؟ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م سكاڵا یاساییه‌و ئه‌و خاڵانه‌ی له‌باره‌ی سه‌رپێچییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان خستویه‌تیه به‌رده‌م دادگای فیدراڵی، مه‌سرور بارزانی داوا له دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كات: • كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سكاڵاكه‌و هاوپێچه‌كانی ئاگاداربكاته‌وه. • حوكم بدات به ناده‌ستوریبوونی مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماری لیستی كاندیده‌كان و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 7ی ساڵی 2024 كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه. • تا ئه‌وكاته‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م سكاڵایه ده‌درێت، دادگای فیدراڵی فه‌رمانێكی سالاریی (امر ولائی) ده‌ربكات بۆ را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر دادگا وه‌ڵامی سكاڵاكه بداته‌وه‌و پێكهاته‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و لیست پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌وكاته ده‌بێت له‌ڕووی هونه‌ری و لۆجستییه‌وه رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن دووباره بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه گرێبه‌سته‌كانی كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان خه‌رجییه‌كی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، مه‌سرور بارزانی ده‌یه‌وێت به‌ر له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له رۆژی 10ی ئه‌م مانگه، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق به فه‌رمانێك كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناچار بكات رێوشوێنه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان رابگرێت تا ئه‌وكاته‌ی بڕیار له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌درێت. پێشبینی ده‌كرێت له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا بۆ به‌غداد، ئه‌م ده‌ره‌چه‌یه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان دۆزرابێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا مه‌سرور بارزانی چه‌ندینجار جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه دادگای فیدراڵی عێراق ناده‌ستورییه. له حاڵی ده‌رچوونی فه‌رمانی سالاریی دادگای فیدراڵی بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دواده‌كه‌وێت، چونكه ته‌ماشاكردنی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن دادگاوه كاتێكی زۆری ده‌وێت، سه‌رباری ئه‌مه‌ش رۆژی 7ی ته‌موزی ئه‌مساڵ واده‌ی یاسایی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ته‌واو ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دادگا له زوترین كاتدا داواكارییه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی سالاری ره‌تبكاته‌وه، ئه‌وكاته رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن به‌رده‌وام ده‌بن بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن و هیچ چاره‌سه‌رێك له‌به‌رده‌م پارتیدا نامێنێت جگه له‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌رسومێكی نوێ ده‌ربكات و واده‌یه‌كی تر بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكات، ئه‌مه‌ش بێ كێشه نابێت و ره‌نگه سه‌رۆكی هه‌رێم له به‌غداده‌وه روبه‌ڕووی سكاڵای یاسایی بكاته‌وه، به‌وپێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی نییه. هه‌وڵی دووه‌می مه‌سرور بارزانی ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه مه‌سرور بارزانی ده‌ستوه‌ردان له بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كات سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه. مه‌سرور بارزانی 11ی كانونی یه‌كه‌می 2023 نامه‌یه‌كی بۆ هه‌ریه‌كه له (فایه‌ق زه‌یدان) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و (جینین پلاسخارت) نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و دادوه‌ر (عومه‌ر ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نارد. نامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌كاتێكدا بوو هێشتا دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه ده‌رنه‌كردبوو كه یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان تۆماریكردبوو. مه‌سرور بارزانی له نامه‌كه‌یدا "پشتیوانی تەواوی حكومەتی هەرێمی بۆ مافی پێكهاتەكانی كوردستان راگەیاند‌و نیگەرانی‌و ناڕەزایی نیشاندا لەبەرانبەر هەوڵەكانی گۆڕین‌و دەستكاریكردنی كورسی‌و مافی پێكهاتەكانی كوردستان". داوایكرد بوو" ڕێگری لەو هەوڵانە بكرێت‌و مافەكانی پێكهاتەكان دەستكاری نەكرێن و پارێزراو بن". چیرۆكی هه‌ڵبژاردنێك كه چاره‌نوسی دیار نییه! هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بوو له رۆژی 1ی ئۆكتۆبه‌ری 2022 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، ساڵێك و شه‌ش مانگ هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌واده‌ی خۆی دواكه‌وتووه. دواكەواتنی هەڵبژاردن لەوادەی خۆی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی ناچاركرد، بۆ جاری دووەم مەرسوم دەربكات‌و وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بكات، كۆتاییەكانی ئازاری 2023 سەرۆكی هەرێم مەرسومی دووەمی دەركردو رۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2022ی بۆ سازدانی هەڵبژاردن دیاریكرد، لەماوەی مانگی ئازار بۆ تشرینی یەكەم، لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم چوونە ناو زنجیرەیەك كۆبونەوە بۆ رێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام نەگەیشتنە رێككەوتن، بەتایبەتیش پارتی‌و یەكێتیی. لە پرسی دواكەوتنی هەڵبژاردندا، یەكێك لەخاڵە سەرەكییەكانی ناكۆكی لەنێوان پارتی‌و یەكێتیی كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بوو، ئەم ناكۆكییە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە. لە سەرەتای گفتوگۆكانەوە لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتیی داوای دەكرد هەڵبژاردنی كوردستان هاوشێوەی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە 2021 بەڕێوەچوو، بكرێت بەشێوازی "فرە بازنەیی"، چونكە یەكێتیی‌و هەندێك لەلایەنەكانی تر پێیانوایە شێوازی (یەك بازنەیی) ئەوەی بۆ پارتی فەراهەمكردووە زۆرینەی پەرلەمانی هەبێت‌و لەشێوازی (فرە بازنەیی)دا دەنگەكان دابەشدەبن‌و پارتی ناتوانێت زۆرینەی پەرلەمانی بە قەبارەی پێشتر دروستبكات، ئەوكات لە گفتوگۆكاندا پارتی لەسەر ئەم داواكارییە قایل بوو، بەڵام هاوكات لەگەڵ فرە بازنەییدا، یەكێتیی داوای دەكرد كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكانیش بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا دابەش بكرێت، بۆ ئەمە یەكێتیی داوای دەكرد (2 بۆ 4) كورسی لە كۆی (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بخرێتە سنوری پارێزگای سلێمانی، لەسەر ئەمە لەگەڵ پارتی نەگەیشتنە رێككەوتن‌و بەوهۆیەشەوە هەڵبژاردن دواكەوت و مه‌رسومی یه‌كه‌می نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه. نیسانی 2023 كاتێك دانوستانی پارتی‌و یەكێتیی لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن چڕبووەوە، بەتایبەتیش لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی (11) كورسییەكەی "كۆتا"ی پێكهاتەكان بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا (ئەوكات پارتی‌و یەكێتیی رێككەوتبوون لەسەر ئەوەی هەرێم بكرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردن)، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم ناكۆكییە، نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداری لە دانوستانەكانی پارتی‌و یەكێتیدا دەكرد، نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیازی ئەوەی كرد كورسییەكی پێكهاتەی توركمان بدرێت بە پارێزگای سلێمانی (كفری)، بەڵام نوێنەرانی پێكهاتەی توركمان ئەم پێشنیازەیان رەتكردەوە. به‌هۆی شكستی ئه‌م دانوستانه‌شه‌وه، نێچیرڤان بارزانی به‌ناچاری مه‌رسومی دووه‌می بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له رۆژی 18ی تشرینی دووه‌می 2023دا ده‌ركرد. به‌ڵام ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌وهۆیه‌وه په‌رله‌مان نه‌یتوانی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه‌و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان كارابكاته‌وه، شكستی دانوستانه‌كانی سه‌ریكێشا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بڕیارێكی دادگای فیدراڵی له رۆژی 30ی ئایاری 2023دا، ئیتر لێره‌وه یه‌كێتیی یه‌كه‌م خاڵی سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد‌و رێگه‌ی نه‌دا به یاسا كۆنه‌كه به‌وشێوه‌ی پارتی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه ئیتر په‌رله‌مانێك نه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه، له‌قۆناغی دواتردا یه‌كێتیی په‌نای بۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق برد‌و دوای هه‌شت مانگ تاوتوێكردن، دادگای له 21ی شوباتی ئه‌مساڵدا سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی په‌سه‌ندكردو شێوازی هه‌ڵبژاردنی له كورستان له (یه‌ك بازنه)وه بۆ (فره بازنه) گۆڕی و كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كانیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له مه‌رسومی سێیه‌می خۆیدا رۆژی 25ی شوباتی 2024ی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن د‌یاریكردبوو، ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی له 21ی شوباتی 2024دا له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی، جارێكی تر دۆخه‌كه‌ی لێ تێكدا‌و ناچاریكرد مه‌رسومی چواره‌م بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌ربكات، ئه‌م مه‌رسومه‌ش چاره‌نوسی له‌وانی تر باشتر نابێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وكات ناچار ده‌بێت مه‌رسومی پێنجه‌م بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ربكات، هه‌ڵبژاردنێك كه هێشتا دیار نییه ئایا ئه‌مساڵ یاخود ساڵی داهاتوو ده‌كرێت.
درەو: لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا (29) ئاگری جۆراو جۆر لە شاری هەولێر كەوتوونەتەوە، زیانی گەورەیان بەر هاوڵاتیان گەیاندووە بە تایبەت ئاگرەكەی بازاڕی لەنگە ( 166) دوكان سوتان و ئاگرەكەی بازاڕی قەیسەری (370) دوكان سوتان و زیانی گەورە بەر هاوڵاتیان كەوتووە. كەوەتنەوەی ئاگر لە شوێنە گشتییەكان بەتایبەت بازاڕەكانی هەولێر بووەتە دیاردە، بەشێك لە دوكاندارەكان بەتایبەتیش بازاڕی لەنگە كە چەند ارێكە دەستوتێت گومانیان هەیە لە سوتانی دوكانەكانیان، ئەم گومانە لای بەشێك لە هاوڵاتیانیش درووست بووە بۆچی بەزۆری لە بازاڕە گشتییەكان ئاگردەكەوێتەوە، دام‌ودەزگا فەرمییەكان هۆكاری ئاگركەوتنەوە لە بازاڕەكان بۆ شۆتی كارەبا دەگەڕێننەوە، رەنگە ئەمە بەس نەبێت چونكە زیانی ئاگرەكان دەیان ملیۆن دۆلارەو بەردەوام دووبارەش دەبنەوە. زۆرترین زیان لە ئاگرەكانی هەولێر: • كەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر لە 27/2/2024 زیاتر لە (166) دوكان سوتاون و زیانی دەیان ملیۆن دۆلاری لێكەوتەوە. • كەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر لە 5/5/2024 زیاتر لە (370) دوكان سوتاون و زیانی دەیان ملیۆن دۆلاری لێكەوتەوە. • ئەو ئاگرانەی كە لە 1/1/2024 بۆ 5/5/2024 لە هەولێر كەوتونەتەوە: 1- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە گراند ماجدی مۆڵ سووتانی ژووری جل گۆرین دووشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/١/١ 2- رووداوی ئاگر كەوتنەوە سووتانی ماڵێك لە گەرەكی بەختیاری، تیمەكانمان توانیان بگەنە شوێنی رووداو توانیان كۆنتڕۆلی بكەن و تەنیا زیانی ماددی ھەبوو سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/١/٢ 3- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە باڵاخانەی ( عمارە ڕۆناكی ) سووتانی ژوورێك لە نھۆمی دووەم لە گەرەكی رۆناكی ، تیمەكانمان توانیان كۆنتڕۆلی ئاگرەكە بكەن تەنیا زیانی ماددی لێ كەوتەوە . سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/١/٢ 4- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە ڕێگای كەركوك سووتانی دوو كابینە . شەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/١/٧ 5- ڕووداوی ئاگر كەوتنەوە و گیان لەدەستدانی ئافرەتێك ٢٠٢٤/١/8 شەوی ڕابردوو بەداخەوە كاتژمێر ( ١:٥٦ ) ژووری كۆنتڕۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان ئاگاداركرایەوە بەبوونی ڕووداوێكی ئاگری ماڵ لە سنوری كەسنەزان لە هەولێر ستی نزیك جووت سایدی لاوان دەست بەجێ تیمەكانی بنكەی كەسنەزان و بنەسڵاوە گەیشتنە شوێن ڕووداو كۆنتڕۆڵی ئاگرەكەیان كرد جێگای نیگەرانی بوو 6- لەئەنجامی ئەم ڕووداوەدا ئافرەتێكی بەڕەگەز عەرەب تیادا دووچاری سووتان وگیان سپاردن هاتبوو . 7- سووتانی نانەواخانەیەك لە گەرەكی گوڵان یەك ، تیمەكانمان توانیان ھاوڵاتییەك رزگار بكەن كە گیری خواردبوو لە ژوورەوە ، دەست و قاچی بە سووكی زامدار ببوو . چوارشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/١/١٠ 8- ئەمرۆ بەیانی رووداوێكی پێكدادان لە نێوان تەنكەرێك و بارھەڵگرێك و ( ٣ ) ئۆتۆمبێلی بچووك روویدا لە ڕێگای گوێر نێزیك پاڵاوگەی لاناز ، لە ئەنجامدا بووە ھۆی گیان لەدەستدانی شوفێری بارھەڵگرەكە . دووشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/١/١٥ 9- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە یەكێك لە پاڵاوگەكانی سەر ڕێگای گوێر ، تاكو ئێستا ئاگرەكە بەردەوامە تیمەكانمان لە دوێنێ شەوە خەریكی كار كردنن ... سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/١/٣٠ 10- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە باڵاخانەی ھەرشەم لە نھۆمی چوارەم لە سنووری جوگرافیای بنكەی بەرگری شارستانی عینكاوادا. چوارشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٢/١٤ 11- دوێنی شەو كاتژمێر( 12:50) خولەكی شەو ژووری كۆنترۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان ئاگاداركرایەوە بەڕووداوێكی ئاگر لە باڵاخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگای هەولێر ، دەست بەجێ تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە ، دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە ، رێكەوتی ٢٠٢٤/٢/17 12- سووتانی دووكانێك لەسەر شەقامی رووناكی لە فولكەی زراعە ، تیمەكانمان توانیان كۆنترۆڵی بكەن و ھەروەھا ڕێگر بوون لە تەشەنەكردنی ئاگرەكە بۆ دووكانەكانی ھەردوولای و پاراستنیان لە سووتان . شەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٢/١٨ 13- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە یەكەی نیشتەجێبوونی ئێمپایەر لە نھۆمی سێیەم ، پاش گەیشتینی تیمەكانمان توانرا كۆنترۆل بكرێت تەنیا زیانی ماددی ھەبوو ھۆكاری ئاگرەكە بەھۆی ھیتەری كارەباوە بوو . ھەینی رێكەوتی ٢٠٢٤/٢/٢٣ 14- تەواوی دیمەنەكانی ئەفسەر و كارمەندانی بەرگری شارستانی ھەولێر لە رووداوە ئاگرەكەی بازاری لەنگە . سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٢/٢٧ 15- سووتانی ماڵێك لە گەرەكی ھەولێری نوێ ... یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/٣ 16- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە یەكەی نیشتەجێبوونی گوندی لوبنانی لە نھۆمی چوارەمدا ، پاش گەیشتینی ٣ تیم توانرا كۆنترۆڵ بكرێت و ڕێگر بن لە تەشەنەكردنی قەبارەی زیانەكان . یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/6 17- رووداوە ئاگرەكەی كۆگا لە ناوچەی پیشەسازی باكووری هەولێر شەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/٩ 18- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە پرۆژەی تەواو نەكراوی ( كوین تاوەر ) سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/١٢ 19- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە شاڕۆچكەی بنەسڵاوە سووتانی دوو دووكان و ماڵێك . پێنجشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/١٤ 20- ڕاستەوخۆ : سووتانی كۆگایەك لە گوندی مورتكە پێنجشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/27 21- سووتانی كۆگای مالێك لە گەرەكی ئەفسەران ھەینی رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/٢٩ 22- سووتانی بازاری لەنگە شاری ھەولێر دووشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٨ 23- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە بازاڕی شێخەڵا، سووتانی یەك دووكانی جل و بەرگ لەگەڵ دوو مێز ، پاش گەیشتینی تیمەكانمان توانرا بەزووترین كات رووداوەكە كۆنترۆڵ بكرێت . سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٣ 24- ھەوڵدانی كارمەندانمان بۆ كۆنترۆڵ كردن رووداوە ئاگرەكەی بازاری نیشتیمان بە ئامادەبوونی بەرێز ( لیوای مافپەروەر : یادگار انور فرج ) بەرێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی ھەرێم . سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٣ 25- ئاگر لە دووكانەكانیان لە بەردەم بازاڕی نیشتمانی هەولێر كەوتەوە، دەڵێن، ئاگرەكە "بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە". بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێریش ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی 10 دووكان سووتاون.سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٣ 26- سووتانی كارگەی شیشی ڤان ستیل لەسەر ڕێگای مەخموور پێنجشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٥ 27- بەھۆی سووتانی ماڵێك ئافرەتێك گیانی لەدەستدا ... ئەمرۆ یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٨ 28- رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە گەرەكی كوێستان سووتانی ماڵێك یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٨ 29- رووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاڕی قەیسەری هەولیر یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/5/5
درەو: لەماوەی (10) ساڵی رابردوودا (2015 - 2024) حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا (2) ساڵ موچەی بەتەواوی داوە (8) ساڵ موچەی بە لێبڕین و پاشەكەوتەوە خەرجكردووە، (45%)ی مانگەكان موچەی بەتەواوی داوەو (55%) مانگەكان موچەی نەداوە یان بە لێبڕین و پاشەكەوتەوە خەرجیكردووە، مێژووی (10) رابردووی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ موچەخۆران وای كردووە بەشێك لەو موچەخۆرانەی "هەژماری من" رەتدەكەنەوە دەڵێن: متمانەمان بە حكومەتی هەرێم و هەر پرۆژەیەك نیە كە ئەو سەپۆرتی بكات بۆ موچە، لەگەڵ هەر پرۆژەیەكین لە دەرەوەی دەستی حكومەتی هەرێم بێت، بەپێی راپرسیەكی ئەلكترۆنی سایتی (درەو) (74%) دژی پرۆژەی (هەژماری من) و (23%) لەگەڵ پرۆژەی (هەژماری من)ن، (3%) بڕیاریان نەداوە. سەرەتای مانگی نیسانی رابردوو دەستەی مامۆستایانی ناڕازی هەڵمەتی واژۆكۆكردنەوەیان دەستپێكرد بۆ رەتكردنەوەی "هەژماری من" توانیان لەماوەی هەفتەیەكدا (100) هەزر واژۆ كۆبكەنەوەو دواتر گەیاندیانە (دادگای فیدراڵی و وەزارەتی دارایی عێراق و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق) لە كۆتایی مانگی نیسانیش لە پەرلەمانی عێراق (86) واژۆی پەرلەمانتاران كۆكرایەوە بۆ رەتكردنەوەی "هەژماری من". حكومەتی هەرێمی كوردستان سوورە لەسەر "هەژماری من" بە نوسراو سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمیان ئاگاداركردووەتەوە بەوەی هەموو موچەخۆرێك دەبێت "هەژماری من"ی هەبێت. دوای بڵاوكردنەوەی چەند بەڵگەنامەیەك لە (درەو) سەبارەت بە نوسراوی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە رازی بوون بە (تەوتین)ی موچە لە رێگەی بانیكی (TBI) بەڵام سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك و لەژێر هیچ فشار‌و بارودۆخێكدا پاشەكشە لە (هەژماری من) ناكات و وەك خۆی جێبەجێی دەكات، دەبێت هەموو موچەخۆرێكی هەرێم هەژماری منی هەبێت چونكە ئارەزوو مەندانە نیەو هەر موچەخۆرێك "هەژماری من"ی نەبێت دواتر موچە وەرناگرێت. بەپێی راپرسیەكی (درەو) كە لە سۆشیال میدیای (درەو) ئەنجامیداوەو پرسیارێكی ئاراستەی موچەخۆرانكردووە سەبارەت بەوەی (متمانەت بە كامیان هەیە، هەژماری من یان تەوتینی موچە لەبانكەكانی عێراق). بەپێی ئەنجامی راپرسیەكە كە لە چەند كاتژمێریكدا (3220) كەس بەشدارییان تێداكرد ئەنجامەكەی بەم شێوەیە بوو: - (74%) پرۆژەی "هەژماری من" رەت دەكەنەوە - (23%) لەگەڵ پرۆژەی"هەژماری من"ن - (3%) لەگەڵ هیچ پرۆژەیەكیان نین. (درەو) گفتوگۆی لەگەڵ چەند مامۆستایەكدا كرد كە پرۆژەی "هەژماری من" رەتدەكەنەوەو متمانەیان پێی نیە، ئەوان ئاماژەیان بەوەكرد مەسەلەكە پەیوەندی بە باش و خراپی "هەژماری من" نیە، بەڵكو پەیوەندی راستەوخۆی بە (متمانە)ەوە هەیە بە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرسی موچەدا، ئەوان دەڵێن: متمانەمان بە هیچ پرۆژەو سیستەم و بانكێك نیە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیخاتە روو سەبارەت بە موچە. بەپێی لێكدانەوەكانی (درەو) لە ماوەی (10) ساڵی رابردوودا (2015 - 2024) كە دەكاتە (108) مانگ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە موچەی دابەشكردووە: - (49) موچەی بەتەواوی خەرجكردووە. - (15) موچەی بەتەواوی خەرجنەكردووەو پاشەكەوتی كردووە - (44) موچەشی بە چارەكە موچەو لێبڕینەوە خەرجكردووە. واتا لەكۆی (108) مانگ تەنیا (49) مانگ موچەی بەتەواوی خەرجكردووە كە دەكاتە (45%) و (59%) مانگ موچەی خەرجنەكردووەو یان بە لێبڕین و چارەكە موچەوە خەرجكردووە: لە ماوەی (10) ساڵی رابردوودا (2015 - 2024) حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا ساڵی (2019) و (2022) موچەی بە تەواوی داوە ئەگەرنا: - ساڵی 2015: حكومەتی هەرێم (4) موچەی پاشەكەوت كردووە - ساڵی 2016: حكومەتی هەرێم (12) موچەی بە چارەكە موچە دابەشكرد. - ساڵی 2017: حكومەتی هەرێم (11) موچەی بە چارەكە موچە دابەشكرد و موچەیەكی بەتەواوی پاشەكەوت كرد. - ساڵی 2018: حكومەتی هەرێم (11) موچەی بە چارەكە موچە دابەشكرد و موچەیەكی بەبێ پاشەكەوت خەرجكرد. - ساڵی 2019: حكومەتی هەرێم (12) موچەی بەتەواوی خەرجكرد. - ساڵی 2020: حكومەتی هەرێم (7) موچەی بەتەواوی پاشەكەوت كرد، (1) موچەی بەتەواوی خەرج كرد و (4) موچەی بە لێبڕینی (21%) خەرجكرد. - ساڵی 2021: حكومەتی هەرێم (6) موچەی بەتەواوی خەرجكرد، (6) موچەی بە لێبڕینی (21%) خەرجكرد. ساڵی 2022: حكومەتی هەرێم (12) موچەی بەتەواوی خەرجكرد. - ساڵی 2023: حكومەتی هەرێم (9) موچەی بەتەواوی خەرجكرد و (3) موچەی بەتەواوی پاشەكەوتكرد.
درەو: 🔹 پلە باڵاکان، سەرەڕای دەسەڵاتی فراوان، خاوەنی ئیمتیازاتی تایبەتن بەراورد بە کارمەندانی دیکەی دەوڵەت لەڕووی؛ مووچە، نەسریە، شوێنی نیشتەجێبوون، پاراستن و پاسەوان، ئۆتۆمبێل، گەشت، هاندان و پاداشت و گەلێک ئیمتیازاتی تر. 🔹 ژمارەی پلە باڵاکان لە فەرمانگەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان (6 هەزار و 309) کەسن، بەجۆرێک (786) بە پلەی (ا) و (5 هەزار و 523) کەسیشیان پلەی (ب)یان هەیە. موچەی هەریەکەیان (4 – 12 ملیۆن) دیناری مانگانەیە. 🔹 (24%) پلە باڵاکانی عێراق لە هەرێمی کوردستانن کە (329)یان پلەی (ا) و (هەزار و 161) یان پلەی (ب)یان هەیە. دەروازە لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق، بۆشایییەکی گەورە لە پێگەو پایەی "پلە باڵاکان"ی سیستمی فەرمانبەرانی دەوڵەتدا دروست بوو، ئەمەش دەرگای بۆ حکومەت کردەوە بە تەزکیەی حزبە دەسەڵاتدارەکان لەسەر بنەمای مەحسوبیەت و مەیلداری بۆ حیزبەکان، کادرێکی زۆری خۆیان بە پلەی باڵا بخزێننە نێو دامەزراوە گشتییەکانی دەوڵەت، لە ساڵی 2003 وە دامەزراندنی کەسانی "پلە باڵا" لە دامەزراوە حکومی و گشتییەکانی عێراق پەیوەستە بە لایەنە سیاسییە دەسەڵاتدارەکانەوە، هەمیشە کەیس و فایلی پلە باڵاکان یەکێک بووە لە پرسە مشتومڕاوییەکانی سەردەمی پێکهێنانی هەریەک لە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان، بە تایبەت لە عێراق، بەردەوام یەکێک بووە لە خاڵەکانی نێو ڕێککەوتنە سیاسییەکان و جێگەی گفتوگۆ بووە. ئەوانەی پلەی باڵایان هەیە، دەسەڵاتی بەرفراوانیان هەیە بەپێی یاسا بەرکارەکان و دەسەڵاتی گەورەیان هەیە لە بەڕێوەبردنی ئەو دامەزراوانەی کە بۆ بەڕێوەبردنیان دیاریکراون، هەروەها ئیمتیازاتی تایبەتیان هەیە بەراورد بە کارمەندانی دیکەی دەوڵەت لەڕووی؛ مووچە، نەسریە، شوێنی نیشتەجێبوون، پاراستن و پاسەوان، ئۆتۆمبێل، گەشت، هاندان و پاداشت و هەندێک ئیمتیازاتی تر. زۆربەی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بەڵێنیانداوە کە کۆتایی بە پرسی پلە باڵاکان بهێنن بە هەڵوەشاندنەوەی پشکی سیاسی و تائیفی بۆ ئەو پۆستانە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە چارەسەرکردن و هەڵبژاردنی پلە باڵاکان لەسەر بنەمای تەکنۆکراتی و هەندێجار پسۆڕی و سیفەتەکانی دەستپاکی و لێهاتوویی، کە بوون بە بارێکی گەورەوە بەسەر بودجەی گشتی دەوڵەتەوە، چارەسەرکردنیشی هەنگاوێکی گرنگە لە نەهێشتنی گەندەڵی و بیرۆکراسی و پەرەپێدانی دام‌ودەزگا کارگێڕییەکانی دەوڵەت. پلە باڵاکان لە عێراق بۆ دوو پۆل دابەشدەبن، پۆلی یەکەمیان بریتین لە پلە باڵاکانی (ا)، کە هەڵگری پلە باڵای تایبەتن ئەوانیش پێکدێن لە (بریکاری وەزیر و هاوشێوەکانیان، باڵیۆزەکان، ڕاوێژکار، پارێزگار، هەندێک لە سەرکردە باڵا ئەمنییەکان، سەرۆکی زانکۆکان، هەندێک سەرۆکی دەزگاو دەستەکانی نەبەستراو بە وەزارەت. پۆلی دووەم بریتین لە پلە باڵاکان (ب)، کە ئەوانیش (بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ئەوانەی لەو پایەیەدان، ڕاگری کۆلێژەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان...). ژمارەی پلە باڵاکان و شێوازی دابەشبوونیان موچەی پلە باڵاکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان پرسێکی ئاڵۆزەو ناداپەروەرییەکی قوڵی لە نێو توێژی موچەخۆراندا خوڵقاندووە، بەجۆرێک کەمترین موچەی پلە باڵایەک لە (4 ملیۆن) دینارەوە دەستپێدەکات و بەرزدەبێتەوە بۆ (8 ملیۆن) دینار و بۆ هەندێکیشیان دەگاتە (12 ملیۆن) دیناری مانگانە. ژمارەی پلە باڵاکان لە فەرمانگەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکان (6 هەزار و 309) کەسن، بەجۆرێک (786) بە پلەی (ا) و (5 هەزار و 523) کەسیشیان پلەی (ب)یان هەیە، وەک لە خشتەی (1)دا هاتووە؛ خشتەی (1) ( 2 هەزار و 294) پلە باڵا بە ڕێژەی (36.4%)ی پلە باڵاکان لە دامەزراوە فیدراڵییەکاندا کاردەکەن لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی (یاسادانان، جێبەجێکردن، دادوەری) وەک لە خشتەی ژمارە (2) رونکراوەتەوە. خشتەی ژمارە (2) وەک لە خشتەی (2)دا رونکراوەتەوە کە دەسەڵاتی دادوەری زۆرترین ژمارەی پلە باڵا (ا)ی لەخۆ گرتووە، کە ژمارەیان گەیشتووە بە (37) کەس. لە کاتێکدا دەسەڵاتی جێبەجێکردن بە بوونی (28) پلە باڵا (ا) بە پلەی دووەم دێت، دەسەڵاتی یاسادانانیش تەنها (19) کەسی تێدایە بە پلە باڵای (ا). لەسەر ئاستی پلە باڵای (ب) دەسەڵاتی داوەری بێ ئەندازە پلە باڵای تێدایەو ژمارەیان گەیشتووە بە (2 هەزار و 137) کەس، ئەمەش جیاوازییەکەی گەورەی دەسەڵاتی دادوەری نیشان دەدات بەراورد بە دەسەڵاتەکانی دیکە لە ڕووی بوونی پلە پاڵاکان. چارتی ژمارە (1 و 2) شێواز و ڕێژەی دابەشبونی پلە باڵاکانی (ا و ب) ڕوندەکاتەوە. لە کاتێکدا پلە باڵاکان لەسەر ئاستی ناوەند (حکومەتی ئیتحادی)، هەرێمی کوردستان و پارێزگا ڕێکنەخراوەکانی چوارچێوەی هەرێمێک، بەم شێوەیە دابەشبوون، (74%)ی لە نێو دەزگا فەرمییەکانی حکومەتی ئیتحادی و (3%)یان لە پارێزگا ڕێکنەخراوەکانی چوارچێوەی هەرێم و (24%) لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان خزمەت دەکەن. وەک لە خشتەی ژمارە (3)دا هاتووە. بە زیادکردنی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە لە (18/12/2023) لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق هەڵبژاردنیان بۆ ئەنجام درا کۆی ژمارەکەیان (275) ئەندام و سەرجەمیان بە پلە باڵای (ب) دێنە هەژمار و پلەی بەڕێوەبەری گشتیان دەبێت، بەم پێیەش ژمارە پلە باڵاکان لەسەر ئاستی گشتی عێراق دەگاتە (6 هەزار و 584) کەس. (چارتەکانی (3 و 4)) رێژەی ئەو ژمارە زۆرەی پلە باڵاکان روندەکاتەوە لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دامەزراوە ئیتحادی و (15) پارێزگاکەی عێراق. لەکاتی بەراوردکردنی ژمارەی پلە باڵاکان لە وەزارەت و دامەزراوەکانی نەبەستراو بە وەزارەت و دەستە سەربەخۆکان، ئەوە دەردەکەوێت کە ناهاوسەنگی گەورە هەیە لە نێوانیان لە رووی دابەشبوونی پلە باڵاکان (ا و ب)، بە جۆرێک ژمارەی پلە باڵاکان لە نێو وەزارەتەکان (7) جار زیاترە لەوەی لە نێو دامەزراوە نەبەستراوەکانی نەبەستراو بە وەزارەت و دەستە سەربەخۆکان، وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (4) و چارتەکانی (5 و 6) رونکراوەتەوە. وەک لە چارتەکانی ژمارە (5 و 6)دا دەردەکەوێت لەسەر ئاستی وەزارەتەکان هەریەک لە وەزارەتەکانی (خوێندنی باڵا، بەرگری، ناوخۆ و دەرەوە) زۆرترین فەرمانبەری پلە باڵایان تێدایەوە، لەسەر ئاستی دامەزراوەکانی نەبەستراو بە وەزارەت و دەستە سەربەخۆکان هەریەک لە (ئەنجومەنی دەوڵەت، ئەمیندارێتی بەغداد، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دەزگای دژە تیرۆر، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمان و دیوانی چاودێری دارایی ئیتحادی) پشکی شێریان لە فەرمانبەری پلە باڵا بەردەکەوێت. بەکورتی پلە باڵاکان لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دابەشبوونەکەیان بەو جۆرەیە کە لە خشتەی ژمارە (5) رونکراوەتەوە.
د. به‌هرۆز جه‌عفه‌ر* پوخته‌ى جێبه‌جێكار له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانـى قه‌یرانـى ئابوریی جیهانى به هۆى پرسى وزه‌و ئاسایشـى خۆراكه‌وه، پرۆسه نه‌وتییه‌كانـى هه‌رێمى كوردستانیش كه‌وتونه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منـى و سیاسی و یاسایی و ئابوریی و جیۆلۆجـى جۆراوجۆره‌وه. له‌هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تــى گه‌وره-گه‌وره‌ش بۆ په‌ره‌پێدانى توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كانـى كوردستان و زیادكردنى داهات هاتۆته پێشه‌وه. له سه‌ره‌تاى ساڵى (2022) ه‌وه، كۆمپانیاى داناگاز زیادبونـى ئاستـى به‌رهه‌مهێنانـى غازى له كێڵگه‌ى كۆرمۆر به ڕێژه‌ى (50%) ڕاگه‌یاند. كێڵگه‌ى كۆرمۆر له ناو ناحیه‌ى قادركه‌ره‌مـى كۆندا شانــى داداوه، له ڕووى ئیدارییه‌وه ده‌كه‌وێته سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه‌وه. له‌م ناوچه‌یه‌و سنورى گه‌رمیان به گشتى، چه‌ند كێڵگه‌یه‌كى دیكه‌ى سه‌ره‌كى و لاوه‌كى نه‌وت و گاز هه‌ن، كه به‌رهه‌مهێنانیان تیادا ده‌كرێت، ئه‌وانیش هەڕەشەی جۆراوجۆریان له‌سه‌ره، وه‌كو: كێڵگه‌ى تازه، چیا سورخ، كورده‌میر، پوڵكانه، بلۆكى گه‌رمیان، چه‌مچه‌ماڵ، باشورى سه‌نگاو، قه‌ره‌هه‌نجیر، هه‌روه‌ها شاكه‌ل و تۆپخانه. ئه‌م بابه‌ته، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له پرۆسه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و بلۆكى كۆرمۆر به‌تایبه‌تى دا، ده‌رفه‌ت و مه‌ترسیه‌كانى به‌رده‌م ئاسایشى وزه له هه‌رێم به شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمــى بخاته ڕوو؛ ئەمە ڕوانگه‌یه‌كه له "په‌یمانگه‌ى میدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى" بۆ تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و سه‌رچاوه سروشتتیه‌كان له‌لایه‌ك و، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی نێوان سامانـى ئابوریی و هزری سیاسی له‌لایه‌كـى تر. یه‌كه‌م/ ناساندنێكى گشتى بۆ كۆمپانیاى داناگاز و كێڵگه‌ى كۆرمۆر پێرل پیترۆلیۆم، یه‌كگرتنـى پێنج كۆمپانیا (كۆنسیرتیوم-Consortium) ه، كه دوانیان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستن (داناگاز و كرێسنیت پیترۆلیۆم- هه‌ردوكیشیان خاوه‌ندارێتیه‌كه‌یان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌ك خێزانـى به بنچینه عێراقى و دانیشتوى ئیماراتـى عه‌ره‌بـى) پێكه‌وه له هه‌رێمـى كوردستان وه‌به‌رهێنان له بوارى گاز‌و نه‌وت دا ئه‌كه‌ن، هاوبه‌شییان هه‌یه له‌گه‌ڵ سێ كۆمپانیاى ئه‌وروپـى دا هه‌یه : (OMV) ى نه‌مساوی و (MOL)ى هه‌نگارى و (RWE)ى ئه‌ڵمانى. پشكه‌كانیش وا دابه‌شكراون كه: داناگاز (35%) و كریسنت پیترۆلیۆم (نه‌فت هیلال) (35%) و سێ كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كه‌ش، كه هه‌مان ئه‌و كۆمپانیانه‌ن كاریان له هێڵى بۆڕى نابۆكۆ –Nabucco Pipeline ئه‌كرد, بۆ گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى له ناوه‌ڕاستى ئاسیاوه بۆ ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا هه‌ریه‌كه‌یان پشكى (10%) ى هه‌یه له گرێبه‌سته‌كه‌دا(1). له بنچینه‌دا، جیهان ده‌مێكه ئاگادارى توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كانى كوردستانه، بۆ نمونه بۆ یه‌كه‌مجار له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا كارى گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت له ساڵى (1901) دا له كێڵگه‌ى چیاسورخ-Chia Surkh كراوه. هه‌ریه‌كه له كێڵگه‌ى كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵیش ساڵى (1928) و (1929) له لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه یه‌كه‌م كارى گه‌ڕان و هه‌ڵكه‌ندنیان تیاكراوه(2). له دواى پرۆسه‌ى ئازادییه‌وه‌و له ساڵى (2007) حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به پێچه‌وانه‌ى ته‌واوى گرێبه‌سته‌كانى تر‌ى نه‌وت و گاز له هه‌رێم كه له‌سه‌ر شێوازى "به‌شدارى و به‌رهه‌مهێنانن-PSC" ن، گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ داناگازو كریسنت پیترۆلیۆم كردووه، ساڵى (2008) و دواى (15) مانگ له كاركردن توانییان له كێڵگه‌ى كۆرمۆر گاز به‌رهه‌م بهێنن. دووه‌م/ تایبه‌تمه‌نیه‌كانى كێڵگه‌ى كۆرمۆر دواى ووردبونه‌وه‌و، سه‌ردانى مه‌یدانى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى تایبه‌ت به كێڵگه‌ى كۆرمۆر و كۆمپانیاى داناگاز، ئه‌كرێت (5) تایبه‌تمه‌ندى ده‌ست نیشان بكه‌ین كه نه له ناوچه‌كانى دیكه‌و نه له كێڵگه‌كانى دیكه‌ى كوردستاندا نییه: 2. 1. له ڕووى یه‌ده‌گ و ئاستى به‌رهه‌مهێنانه‌وه به پێى (GCA) - "Gaffney, Cline & Associates" كه كۆمپانیایه‌كى ده‌ره‌كى بوارى وردبینى یه، ساڵى (1962) له باشورى ئه‌مریكا دامه‌زراوه، له بۆستن و له‌نده‌ن و سه‌نگافورا و هیندستان كارى جۆراوجۆرى له بوارى په‌ره‌پێدان و ووردبینى دا كردووه: بڕى یه‌ده‌گى په‌سه‌ندكراو و چاوه‌ڕوانكراو تیایدا ئه‌گاته (4.4) تریلیۆن ستاندار پێ سێجا گازى سروشتى. وه (136) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، هه‌روه‌ها (13.3) ملیۆن ته‌ن / مه‌تر له غازى شل (LPG)(3). به‌مجۆره، كێڵگه‌ى كۆرمۆر كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى نزیكه‌ى (250) كم2 یه: له پێشدا ڕووبه‌ره‌كه‌ى 300 كم بو، دواتر كرایه 175كم2! له ساڵى 2021 ه‌وه به چڕى خه‌ریكى گه‌وره‌كردنى وێستگه‌كانن به بڕى زیاتر له 630 ملیۆن دۆلار له‌و بڕه‌ش 250 ملیۆن دۆلارى پاڵپشتى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه بۆ داناگاز له فراوانتركردنى كێڵگه‌كه‌و وێستگه‌كاندا خه‌رجى بكات. ئێستا له كاتێكدا گروپه چه‌كداره‌كان هێرشى مووشه‌كى ئه‌كه‌نه سه‌ر ئه‌م كێڵگه‌یه، سێ جۆر به‌رهه‌مى هه‌یه: له‌ساڵى (2018) ه‌دا (305) ملیۆن پێ سێجا گازى سروشتى به‌رهه‌مهێناوه، له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا و له ساڵى (2022) دا ڕۆژانه (452) ملیۆن پێ سێجا گاز به‌رهه‌م ده‌هێنێت. به‌پێى داناگاز و كریسنت پیترۆلیۆم ئاستى به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه‌دا بۆ (50%) به‌رزبۆته‌وه و، ساڵى (2023) ش ئه‌و ئاسته ده‌گه‌یه‌نن به (600 بۆ 625) ملیۆن پێ سێجا گاز له ڕۆژێكدا(4). ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش ڕۆژانه به بۆڕییه‌كى (24) ئینجى له كۆرمۆره‌وه به درێژایی (172) كم ئه‌گاته شارى غاز له چه‌مچه‌ماڵ كه وێستگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كاره‌باییه، به بڕى زیاتر له (1.2) ملیارێك و دووسه‌ت ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن "ئه‌حمه‌د ئیسماعیل" خاوه‌نى ماس گروپه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با بیناكراوه، ئینجا له‌وێشه‌وه به نزیكه‌ى (120كم) هه‌ر گازى كۆرمۆر ئه‌گاته ناوچه‌ى پیرداود بۆ وێستگه‌ى كاره‌باى هه‌ولێر. جگه‌له‌وه‌ى وێستگه‌یه‌كى دیكه‌ى كاره‌باش له بازیان به‌هه‌مان ئه‌و گازه سروشتییه كار ئه‌كات. به درێژایی ئه‌و ماوه جوگرافییه له‌ناو خه‌ڵكى لادێكاندا كه‌سێك یان دووان وه‌ك پاسه‌وانى بۆڕییه‌كه دانراون و، مانگانه‌ش سودمه‌ند ده‌بن له به‌رمیلێك-دووان و سیان گاز بۆ ئیش پێكردنى مۆلیده‌ى لادێكانیان؛ بەڵام ئەمە هەموو شتێک نییە بۆ پاراستنی ئاسایشی وزە لەناوچەکەدا، بەڵکو لە ئایندەدا میلیشیا عێراقییەکان دەبنە هەڕەشەیەکی هەنووکەیی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر و کیڵگەکانی دی لە هەرێمی کوردستان و ئەوەش مەترسی گەورە بۆ ئاستی بەرهەمهێنان و کارەبا لە لایەک، هەناردەکردن (چ بۆ ناوخۆی عێراق یان دەرەوە) لەلایەکی دی درووست دەکات. به‌رهه‌مێكى دیكه‌ی بلۆکی کۆرمۆر، نه‌وته، كه له ئه‌نجامى ده‌رهێنانى گازه‌كه‌وه، وه‌ك چڕى لێى جیا ده‌بێته‌وه‌و، ئه‌مبار ئه‌كرێت. له نێوان ساڵى (2018 بۆ 2022) دا به‌رده‌وام (16000 بۆ 22000) هەزار به‌رمیل نه‌وتى له ڕۆژێكدا به‌رهه‌مهێناوه. ئه‌وه‌ش به ته‌نده‌ر دراوه به‌چه‌ندین كۆمپانیا‌و خاوه‌ن ته‌نكه‌ر و ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ خه‌زانه‌كانى كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه‌و، له‌وێشه‌وه تێكه‌ڵ به هێڵى بۆڕى كوردستان- جه‌یهان ئه‌كرێت، له پێشوتردا ئه‌م نه‌وته بۆ پاڵێوگه‌كان یان هه‌نارده‌كراوه بۆ ئێران و به‌نده‌ر عه‌باس ڕه‌وانه كراوه‌و فرۆشراوه!. سه‌ربارى ئه‌مه‌ش، ڕۆژانه (1050) تۆن گازى شل-LPG به‌رهه‌م ئه‌هێنێت، ئه‌مه‌ش به ته‌نده‌ر له‌لایه‌ن داناگازه‌وه دراوه به كۆمپانیاى لۆكاڵى و ته‌نى به (315$) دۆلار، له سه‌ر ڕێگه‌ى سه‌ره‌كى چه‌مچه‌ماڵ- ناحیه‌ى ته‌كیه‌ى كاكه‌مه‌ند خه‌زانێكى گه‌وره‌یان دروستكردوه‌و، هه‌ڵى ئه‌گرن، پاشان له‌وێوه بۆ چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر و، ئه‌وانیش ئه‌یكه‌ن به بوتڵى غازه‌وه‌و، بۆ پێداویستى ماڵان له هه‌رێمى كوردستاندا به‌كارى ئه‌به‌ن. 2.2. له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئێستا ناوى گوندى "كۆرمۆر-Khor Mor" به توندى گرێدراوه به ناوى "داناگاز-Dana Gas" ه‌وه‌و وه‌ك براندێكى بازرگانى لێهاتووه. هه‌ر له‌ناو ناحیه‌ى قادركه‌ره‌مى كۆن و له باشورى قەزای چه‌مچه‌ماڵ، به‌دیار چه‌م و كلكه درێژبوه‌وه‌كه‌ى ڕووباره ووشك هه‌ڵهاتوه‌كه‌ى ڕۆخانه‌وه، ده‌شتێكى دوور‌و درێژ‌و ناو- به‌ناو هه‌رده‌ى گه‌رم و زه‌رد هه‌ڵهاتو شانیان به‌یه‌كه‌وه داوه، ئه‌مه‌یه "كۆرمۆر". سه‌ت ساڵى پێشوو ناوچه‌كه ئه‌وه‌نده‌یان چه‌شتوه به ده‌ست قاتوقڕى و به‌رخودان و تۆماركردنى ده‌یان ئه‌فسانه‌ى سه‌یر-سه‌یر به‌ده‌ست حكومه‌ته یه‌كله‌دواى یه‌كه‌كانى عێراقه‌وه، نه‌ك له كوردوستاندا له ئاستى جیهانیشدا وێنه‌ى ئه‌م تاڵاوه ده‌گمه‌نه. هێڵى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ ئێره بوه، ئه‌نفالستان و شه‌هیدستان ئه‌م ناوچه‌یه‌ن، ئه‌گه‌ر لادێكانى ئه‌م سنوره ئه‌گه‌ڕێیت، هێشتا زۆربه‌یان ڕێگه‌وبان و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان پێشكه‌ش نه‌كراوه. سه‌ره‌كیترین گونده‌كانى ئه‌م سنوره: "چه‌مسورخاو، گۆله‌مه‌و، ئالیاوه، عه‌لى مسته‌فا، پاریاوێڵه، قه‌ره‌چێوار، قه‌شقه، وێڵه، قه‌ڵامكایل، قایته‌وه‌ن، تازه شار، كانى قادر، له‌ك هیدایه‌ت، قیرچه، گۆلباخ، مشكیبان، كۆرمۆرى گه‌وره‌و بچوك، ئاوایی جه‌لال، عه‌زیز به‌گ، بنه‌كه، هه‌ڕێنه، برایم غوڵام. شاوك، گه‌ڕاوى(5) و...و...چه‌ند گوندێكى دیكه‌ى تر". 2. 3. له ڕووى هه‌ڵكه‌وته‌و مێژووییه‌وه ساڵى (1976) بێ ئه‌وه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه تاكه یه‌ك خێزانى له ڕه‌گه‌زى عه‌ره‌ب تیادا بوبێت، ڕ‌ژێمى سه‌دام بۆ ئه‌وه‌ى ناحیه‌ى قادركه‌ره‌م له لیواى سلێمانى و كه‌ركوك داببڕێت، ناحیه‌كه‌ى خسته سه‌ر قه‌زاى دووز خورماتو، دووز خورماتوشى خسته سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین. له هه‌شتاكاندا هیچ لادێیه‌ك نه‌ما له‌م سنوره‌ى كه له به‌ر لووتى ڕ‌ژێمى عێراقدا هه‌ڵكه‌وتوه خاپور نه‌كرێت، كه‌م ماڵ هه‌یه قوربانییه‌ك،، دووان،، چوار و زیاترى نه‌بوبێت. بۆیه له كۆتایی (حوزه‌یرانـى 2022 ) دا هاویشتنى مووشه‌كێك، ئینجا دووان و سیان بۆ كێڵگه‌ى كۆرمۆر و سنوره‌كه، بابه‌تێكى ته‌واو چاوه‌ڕوان كرا‌و بو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌شێكى خه‌ڵكى سنوره‌كه له ئاستى جیا-جیادا سودمه‌ندن له بونـى كۆمپانیاكه. 2 . 4. له ڕووى جۆرى گرێبه‌سته‌وه له كۆى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئه‌نجامى داوه، ته‌نها ئه‌وه‌ى داناگاز "كۆرمۆر" له‌سه‌ر شێوازى گرێبه‌ستى خزمه‌ت/ خزمه‌تگوزارییه. له گرێبه‌ستى خزمه‌تگوزاری (عقود خدمة) دا ده‌وڵه‌تى خانه‌خوێ له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا ئه‌كات (واته وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان مافى ده‌ستوه‌ردانى زیاترى له كێڵگه‌ى كۆرمۆردا هه‌یه به‌به‌راورد به‌وانى دیكه)، كۆمپانیاى دیاریكراو ته‌نها بۆ كارى گه‌ڕان و پشكنین و ده‌رهێنان به‌كاردێت، كۆمپانیاكه‌ش به‌رپرسیارێتى هیچ مه‌ترسییه‌كى دارایی یاخود خراپبونى كێڵگه‌یه‌ك یان نه‌گونجانى بۆ وه‌به‌رهێنان له ئه‌ستۆ ناگرێت (به پێى گرێبه‌سته‌كه له شوێنێك بۆ شوێنێكى دیكه). ئینجا له‌م گرێبه‌سته‌دا كۆمپانیا جیهانییه‌كه "باجى هاتنه ناوه‌وه" نادات، باشییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی كێڵگه‌و بیره نه‌وتییه‌كانى خۆى ناداته ده‌ست كۆمپانیایه‌كى بیانى و موڵكدارێتى له ئه‌ستۆى خۆیدا نه‌هێڵێت، به‌ڵكو به پێى پشكێك یان پێدانى شایسته‌ى دارایی حكومه‌ت له‌گه‌ڵیان ڕێك ئه‌كه‌وێت (چونكه له هه‌ندێ شوێن كۆمپانیا هه‌یه وه‌ك بارمته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێڵگه نه‌وتییه‌كان ئه‌كات). سێهه‌م / تێگه‌یشتن له كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له‌چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گرنگه بۆ سیسته‌مه‌كان، ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمه‌كان بزانن كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ "ئێستا" یه‌كدا ئه‌كه‌ن، پڕه له ئاڵۆزیی جۆراوجۆر. ئه‌وه‌ش به بونى ڕووئیایه‌كى قووڵ و ڕه‌نگگرتوو به زانستى سه‌رده‌م ئه‌بێت. ئێمه هه‌رگیز ناتوانین گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى فره‌ڕه‌گه‌زدا ئیمزا بكه‌ین، ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنمان بۆ بنه‌ماو ڕۆڵى كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان نه‌بێت؟ هه‌ركاتێك پسپۆڕێك له زانستى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گوێى له ووشه‌ى "كۆمپانیا-Corporation" بێت، ئیتر یه‌كسه‌ر مێشكى بۆ كۆمه‌ڵێك ڕاستیی سه‌لمێنراو ئه‌چێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه فره‌ڕه‌گه‌ز –MNCs (Multi-National Corporations)بن و جگه له باره‌گاى سه‌ره‌كییان له دوو بۆ سێ وڵاتى دیكه‌دا سه‌رمایه‌گوزارى بكه‌ن: له ڕووى تیۆرییه‌وه، یه‌كسه‌ر لیبراڵیزم وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كى فیكرى- ئابوریی- سیاسیی – كۆمه‌ڵایه‌تى به‌رگرى له ئه‌كته‌ره نا-ده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌كات (وه‌كو كۆمپانیا جیهانیه‌كان، زانكۆ گه‌وره‌كان، ڕێكخراوه جیهانییه ناحكومـى و حكومییه‌كان، ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌و كۆڕ‌و كۆڕبه‌نده‌كان و...تادوایی). چونكه لیبراڵیسته‌كان هه‌میشه جه‌خت له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌بێت (هێز-Power) له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا قه‌تیس نه‌كرێت، به‌ڵكو ئه‌كته‌ره نا ده‌وڵه‌تییه‌كانیش ئه‌توانن خزمه‌ت و ئاسانكاریی له ڕه‌وتى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بكه‌ن، لیبراڵیزم تا ئه‌ندازه‌یه‌ك كاراكته‌رى ده‌وڵه‌تـى و هه‌رێم و یه‌كه حكومییه‌كان پشتگوێ ناخات، به‌ڵام بڕواى ئه‌وتۆى به سنورى جوگرافـى نییه، ته‌نها ئابوریی بازاڕ و بازاڕى ئازاد هه‌یه، تۆ نه‌وتـى خۆت ئه‌فرۆشیت و دۆلارى خۆت وه‌رئه‌گریت، ئیتر چ سنورێكى جوگرافــى یان مه‌زهه‌ب و ڕه‌گه‌زێكیت ئه‌وه گرنگ نییه. ئه‌وان ئارگیۆمێنته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه: - به‌شدارى ئه‌كه‌ن له گه‌شه‌پێدانـى سه‌رمایه‌دا له چه‌ندین ده‌وڵه‌تدا. - كاریگه‌رى پۆزه‌تیڤیان هه‌یه له‌سه‌ر ئابورى هه‌رده‌وڵه‌تێك كه سه‌رمایه‌گوزارى تیا ئه‌كه‌ن. - لایانوایه له سه‌رده‌مى جیهانگیریی و كرانه‌وه‌ى بازاڕدا ده‌رفه‌تى كار ئه‌ڕه‌خسێت. - گه‌شه‌و ئاڵوگۆڕى بانكیی بره‌و ئه‌سێنێت، هه‌روه‌ها هه‌مه‌چه‌شنه‌كردنى سه‌رمایه‌گوزارى له بوارى جیاجیادا دروست ئه‌بێت. چه‌ند پێیه‌ك ئه‌ولاتر له لیبیراڵیسته‌كان، لیبراڵییه نوێیه‌كان (Neo-liberalism) هه‌ن. كه به‌یه‌ك ووشه‌ش باسى ڕۆڵى ده‌وڵه‌ت و تواناى ده‌وڵه‌ت ناكه‌ن، ئه‌مانه له كۆتایی سه‌ده‌ى نۆزده به‌هۆى زیادبونى ململانێ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئه‌نجامى گه‌شه‌كردنى سه‌رمایه‌دارى خۆیان ڕاگه‌یاند. ئیتر له‌دواى دووه‌مین جه‌نگى جیهانى و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك كرانه‌وه‌ى دونیا‌و، پرۆژه‌ى مارشاڵ بۆ سه‌رپێخستنه‌وه‌ى ئه‌وروپا، ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌مانیش ڕه‌خسا كه له ئاستى ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده‌كانى بیریدا یه‌كپارچه ده‌ستیان دایه ئه‌وه‌ى كه "بازاڕ" و "بازرگانى" ئه‌بێت ئازاد بێت، هه‌یمه‌نه ئه‌بێت هه‌یمه‌نه‌ى بازاڕ بێت، ده‌وڵه‌ت ئه‌بێت خه‌رجى خۆى كه‌م بكاته‌وه‌و كه‌رتى تایبه‌ت قه‌به‌تر بكات(6). له‌سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی ئه‌بێت كارگه‌و كارخانه‌و بانك و كۆمپانیا ڕۆڵ ببینن به بێ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مه‌كان هیچ ده‌ستوه‌ردانێك بكه‌ن. ڕۆژگار هاتو چوو، ئه‌مانه بوون به نوخبه‌یه‌ك كه هه‌ر به كۆمپانیا‌و بانكه‌كانه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو ده‌ستگه میدیاییه‌كانیشیان كڕى و، ناوه‌ندى گه‌وره- گه‌وره‌یان بۆ كۆڵینه‌وه‌و كاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر كاروبارى جیهانى خسته گه‌ڕ. پیاوانى ده‌وڵه‌تیشیان كرد به هاوبه‌شى خۆیان! له زۆر شوێنى جیهان ئه‌مانه سه‌رۆك و وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستى وابه‌سته به‌خۆیان هه‌یه، له تاوه‌ره به‌رزه‌كانه‌وه پلان بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسى هه‌ر شوێنێك ئه‌ده‌ن. ئیتر ته‌نها گرنگ ئه‌وه‌یه "به‌رهه‌م" ئاسته‌كه‌ى به‌رز بێت، ناسنامه‌و نه‌ته‌وه‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌هى و نه‌فى ئه‌كه‌ن. به یه‌ك ووشه‌ش باسى ئه‌و كاره‌ساته ژینگه‌ییانه ناكه‌ن كه به‌هۆى لیبراڵیزمى ئابوریی و به‌تایبه‌ت لیبراڵیزمه نوێیه‌كانه‌وه تووشى ئه‌م هه‌ساره‌یه بووه: به پێى ستاتیسكا- Statisca كه مانگانه به ده‌یان ملیۆن كه‌س سوود له داتاكانیان وه‌رئه‌گرن، له ساڵى (2019- واته ساڵێك پێش ڤایرۆسى كۆرۆنا) نزیكه‌ى (213.56) دووسه‌ت و سیانزه ملیۆن و په‌نجاو شه‌ش هه‌زار كۆمپانیا له‌جیهاندا تۆماركراوه. نزیكه‌ى (60000) شه‌ست هه‌زار كۆمپانیاى فره‌ڕه‌گه‌ز هه‌بوه كه كۆنترۆڵى زیاتر له (500000) پێنج سه‌ت هه‌زار كۆمپانیا‌و لقى دیكه‌ى خۆیان كردووه له‌م گۆى زه‌وییه‌دا(7). به پێى وته‌كانى ئه‌مینداریی گشتى ڕێكخراوى بازرگانى جیهانى "نغوزى ئوكنجى ئیولا Ngozi Okonjo-Iweala" له مونته‌داى ئابوریی جیهان (داڤۆس- 2022) دا ئه‌ڵێت: له پێش بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤید-19 له جیهاندا (135) ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست برسێتیه‌وه ئه‌یانناڵاند، ئه‌مڕۆكه له (2022) دا ڕێژه‌كه گه‌یشتۆته (276) ملیۆن كه‌س(8)! چواره‌م: ئاسایشى وزه‌ى كوردستان: ئاسته‌نگ و پێداچونه‌وه پێچه‌وانه‌ى ئه‌و قوتابخانه‌و تێزه فه‌لسه‌فییانه‌ى سه‌ره‌وه، تیۆرێكى هه‌ره سه‌ره‌كى له‌ناو بابه‌تى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌یه پێى ئه‌گوترێت (قوتابخانه‌ى واقیعییه‌ت- ڕیالیزم-Realism Theory). كه له سه‌ره‌تاى یه‌كه‌مین جه‌نگى جیهانییه‌وه تا ئیمڕۆكه به ته‌واوى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا. باوكـى دامه‌زرێنه‌رى ڕیالیزمـى كلاسیك هانس مۆرگێنتاو (1904- 1980) ه له نیۆرك (له ئه‌ڵمانیا له‌دایك بوه). مۆرگینتاو ساڵى (1948) چاپـى یه‌كه‌مـى كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ى " سیاسه‌ت له نێوان گه‌لان دا: تێكۆشان له پێناو هێز و ئاشتى دا" بڵاوكرده‌وه. پاشانیش " به‌رگریی له ئاسایشى نیشتیمانى- In Defense of the National Interest" ئینجا كتێبـى " پیاوى زانستى له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تى هێز دا – Scientific Man versus Power Politics". له‌مانه‌دا و له كۆى تێزى ئه‌ندامانى دیكه‌ى ئه‌م قوتابخانه‌یه‌دا، ته‌نهاو ته‌نها چه‌مكى (هێز-Power) گرنگه، هێز بۆ كێ؟ بۆ ده‌وڵه‌ت نه‌ك كۆمپانیا‌و تاك و فڵان و فیسار... بۆچى پێویسته له هه‌موو مه‌یدانێكى ئابوریی و سه‌ربازیی و سیاسی و كه‌لتورى و دیبلۆماسی دا، جا به شێوه‌ى نه‌رم یان به به‌كارهێنانى هێزى ڕه‌ق –Hard Power و به هەر هه‌مومان خه‌ریكى به‌هێزكردنى تواناكانى ده‌وڵه‌ت یان هه‌رێمه‌كه‌مان یان كیانه‌كه‌مان بین؟ ئه‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتیمانى مسۆگه‌ر بكه‌ین. ئه‌مان پێیانوایه ئه‌گه‌ر (هێز) مسۆگه‌ر نه‌كه‌ین، ئەوا ناگه‌ین به ئاشتى، ئه‌گه‌ر خاوه‌نى تانك و تۆپ و كیانى نیشتیمانى و سه‌روه‌رى نه‌بین، ئه‌بینه خۆره‌ى ده‌ستى ئه‌وانى تر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر (هێز) مان به‌ده‌ستخست ئه‌وا دانوستان و ئاشتیش مسۆگه‌ر ئه‌كه‌ین. بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ده‌وڵه‌ت هێزى خۆى په‌رت بكات و بیدات به‌م كۆمپانیا‌و به‌و نوخبه‌و به كاراكته‌رى دیكه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و...و...ئه‌وانیش خه‌ریكى خۆیان و ڕازاندنه‌وه‌ى قسه‌و ووشه‌كانیان بن. به‌ڵكو ئێمه ته‌نهاو ته‌نها به‌دواى به‌هێزكردنى ده‌وڵه‌ته‌وه‌ین بۆ به‌هێزكردنى ئاسایشى نیشتیمانى. ئه‌كسۆن مۆبیل-Exxon Mobile ه بۆ خۆى ئه‌كسۆن مۆبیله‌و با سه‌رمایه كه‌ڵه‌گه بكات و ده‌رفه‌تى كار دروست بكات، به‌ڵام له‌وسه‌ره‌وه و له كۆتاییدا تۆ كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكیت، ئه‌وه "ئه‌مریكا" یه بڕیار ئه‌دات و ئه‌وه تۆیت پێویسته به دواى به‌رزڕاگرتنى هێزى ئه‌مریكاوه بیت. ئه‌لێره‌وه‌یه "ئاسایش" ى " وزه" ى "كوردستان"ئه‌خوێندرێته‌وه: ئاسایش: واته دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى یاخود له نه‌بونى هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسى دا بیگوزه‌رێنیت. "وزه" واته هێز (له فیزیادا هه‌ر ته‌نێك بۆ ئه‌وه‌ى لەم گەردونەدا بجوڵێت پێویستى به هێزێك یان ووزه‌یه‌ك هه‌یه بیجوڵێنێت). كه‌واته "ووزه-Energy" به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه سه‌رچاوه‌ى جووڵه‌ن له‌م گه‌ردوونه‌دا، ئه‌گه‌ر وزه نه‌بێت هه‌ساره‌ى زه‌وى جووڵه‌ى تێدا نابێت یان زۆركه‌م ئه‌بێته‌وه. "كوردستان" واته چوارچێوه‌یه‌ك بۆ كوردان، واته كیانى نیشتیمانى. ئایا تۆ ئاماده‌یت هێز و ووزه‌ى خۆت پێشكه‌ش به حكومه‌تى به‌غداو میلیشیاكان بكه‌یت؟ 4. 1. ئه‌و فاكته‌رانه‌ى ئه‌بنه هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى یه‌ده‌گى سروشتى ئێمه له په‌یمانگه‌ى میدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى (MIRS) بۆ سه‌رانسه‌رى جیهان و، هه‌رێمى كوردستانیش (6) شه‌ش فاكته‌رى سه‌ره‌كییمان دیاریكردووه(9). كه هه‌ریه‌ك له‌وانه یان ئه‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى یه‌ده‌گى سروشتى (نه‌وت و گاز) كه‌م ببنه‌وه‌و له ده‌ست بچێت، وەیان ئەبێتە هۆی ئەوەی خستنە ڕوو-Suply بۆ بازاڕ کەم بێتەوە. لێره‌دا پتر جه‌خت له فاكته‌رى ئه‌منى ده‌كه‌ینه‌وه: یه‌كه‌م/ فاكته‌رى جیۆلۆجــى ئه‌مه به‌هۆى خراپبونى بیره‌كان، یاخود داخورمان، یان تێكه‌ڵبونى ئاو به چڕى و مادده نه‌وتییه‌كان له‌كاتى ده‌رهێنانى دا. یاخود خراپ مامه‌ڵه‌كردنى كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ بیره‌كاندا، یان كه‌م ئه‌زمونى كۆمپانیاكان و هه‌ژارییان له ڕووى ئاستى ته‌كنیكییه‌وه. نمونه زۆرن، له‌وانه: كێڵگه‌ى ته‌ق-ته‌ق كه گه‌نه‌ل ئینرجى وه‌ك كۆمپانیایه‌كى توركى- به‌ریتانى له ساڵى (2006) ه‌وه كارى تیا ئه‌كات. تا ساڵى (2015) ڕۆژانه (140) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى به‌رهه‌م ئه‌هێنا، ئیمڕۆكه له (2022) دا (6 بۆ 7) هه‌زار تێپه‌ڕ ناكات. دووه‌م/ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى نرخ –Price volatility نرخى نه‌وت متمانه‌ى له‌سه‌ر ناكرێت، به‌و جۆره‌ى ئێستاش نامێنێته‌وه. هه‌میشه هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى نرخ له دواى هه‌ر گرێبه‌ستیًك ئه‌گه‌رێكى كراوه‌یه. جگه له‌مانه به ده‌یان به‌ڵگه هه‌ن كه جیهان له ئاینده‌دا نه‌وت به‌كار ناهێنێت ، پشت به‌ستن به ووزه‌ى پاك و به ووزه نوێبوه‌وه‌كان له ڕێگه‌ى خۆر، با، پیترۆكیمیاوییه‌كانى تره‌وه زیاتر ئه‌بێت، ئۆتۆمبیله‌كان ئه‌بن به كاره‌بایی و پاتری. ئه‌وروپا، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، ئیسرائیل، كه‌نداو به هه‌زاران ملیار دۆلاریان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان كردووه... سێهه‌م/ فاكته‌رى ئه‌منـى ئه‌مه ترسناكتر فاكته‌ریانه، زۆرجار ده‌وڵه‌تێك مینایه‌كى به‌هۆى شه‌ڕه‌وه له ده‌ستداوه، هه‌م بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى نه‌وت و گاز له ده‌ست بدات، هه‌م له ئاستى ئابوریی جیهاندا كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رزى و نزمى نرخ داناوه. له دواى ساڵى (2011) ه‌وه به‌رده‌وام حووسییه‌كان مه‌ترسی بون له‌سه‌ر نه‌وتى سعودییه‌و مووشه‌كبارانى خه‌زانه نه‌وتییه‌كانیان كردووه. ماوه‌یه‌كى كه‌م نییه كه: ئێران و توركیا‌و عێراق، چ پێكه‌وه چ به جیاجیا به گوێره‌ى سیاسه‌تى سه‌رده‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كورد له پرسى وزه دوور بخه‌نه‌وه (له باشور‌و ڕۆژئاواى كوردستان): - ئیمڕۆكه كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌تى ئێرانـى له‌سه‌ر ئاستى ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تى داڕماوه. به‌هۆى جموجوڵه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ئیسرائیل له‌ناو ئێران‌دا، ئیسرائیل ده‌ستى گه‌یشتوه به هه‌موو شوێنه هه‌ستیاره‌كان، له‌ناو تاران‌دا ئاڵاى ئیسرائیل به‌رزكرایه‌وه! بۆیه به‌توندى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ستى كردووه به گۆڕینى به‌رپرسانى سه‌ربازیی و زیندانى كردنى زۆرێكى دیكه‌ش كه گومانى لێیانه. سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل "نه‌فتالى بینت" ده‌ڵێت" له‌ناوخودى ئێران‌دا له ئێران ئه‌ده‌ین نه‌ك یه‌مه‌ن و سوریا‌و لوبنان"، هەر سەرۆکوەزیرانێکی دیکەش بێ، هەمان هەڕەشە لە ئێران دەکا، كه‌واته چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئێران جموجوڵه سه‌ربازییه‌كانى به‌ته‌واوى توندتر بكات و ده‌ست له هیچ نه‌پارێزێت. به‌تایبه‌ت له عێراق دا كه شاده‌مارى هێزى ئێرانه. - ناسه‌قامگیریی دۆخى عێراق و بونى (72) گروپى میلیشیاى چه‌كدار كه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سته‌ڵاتى هێزى ده‌وڵه‌تن، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و جموجوڵه‌كانى داعش، نه‌بونى ناوه‌ندێكى بڕیارى یه‌كگرتوو له عێراقدا و له‌ده‌ستدانى سه‌روه‌رى عێراق له ئاسمان و زه‌ویدا، گرفتى سیاسى و مه‌زهه‌بى له نێوان سووننه‌و شیعه، هه‌روه‌ها دابه‌شبون له‌ناوخۆى سووننه‌كان و ترازانى بێ چه‌ندوچونى ناوخۆى ماڵى شیعى له عێراقدا ئه‌و گرفته سه‌ره‌كییانه‌ن كه عێراقى وه‌ك ده‌وڵه‌ت نه‌هێشتۆته‌وه‌و، ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق كه‌وتونه‌ته به‌رده‌م كاره‌ساتى گه‌وره‌ى ژینگه‌یی و مرۆیی و ئابوریی و ئه‌منى سه‌خت، كه ئه‌م گرفتانه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر به‌شه ئارامه‌كه‌ى عێراق " هه‌رێمى كوردستان" ده‌بێت. - كێڵگه‌ى كۆرمۆر ڕووبه‌ره‌كه‌ى له نێوان (170 بۆ 250) كیلۆمه‌تردایه، له سێكوچكه‌ى دیاله‌و حه‌مرین و كه‌ركوك دا داعش به ئاشكرا له چالاكیدایه، له ڕۆژئاوا‌و باشور‌و ڕۆژهه‌ڵاتى كێڵگه‌كه‌وه حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق (10 بۆ 15) كیلۆمه‌تر دوورن له كێڵگه‌ى كۆرمۆره‌وه. حكومه‌تى عێراق ناتوانێت به زیاتر له (16) هه‌زار پاسه‌وان ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا بپارێزێت كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى ته‌نها (10) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، یه‌ك فیرقه له سوپا‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و دژه تیرۆر ناوچه‌ى سه‌وز ئه‌پارێزن، كه نوێنه‌رایه‌تى و باڵوێزخانه‌ى (38) وڵاتى لێیه، گه‌وره‌ترین باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكاى لێیه كه خۆیان به‌رگرى له خۆیان ئه‌كه‌ن، بیناى په‌رله‌مان و ماڵى په‌رله‌مانتاران و سه‌ركرده‌كانى عێراق و ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ماڵى زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى عێراق له‌ناوچه‌ى سه‌وزه. سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق "مسته‌فا كازمـى" له (13ى شوباتى 2021) ئه‌ڵێت " له‌وه‌ته‌ى بومه‌ته سه‌رۆكوه‌زیران ده‌مه‌وێت بیناى ده‌وڵه‌ت له عێراقدا بكه‌م"(10). له دواى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ى ئۆكتۆبه‌رى 2021 ى عێراق له (7ى تشرینى دووه‌مى 2021) دا دوو درۆن ماڵى سه‌رۆكوه‌زیران له ناوچه‌ى سه‌وزدا ده‌كه‌نه ئامانج و به ڕێكه‌وت له هێرشه‌كه‌دا ڕزگارى بو". - له دواى ڕووداوه‌كانــى ساڵى (2017) و به‌كارهێنانى هێز دژى كورد له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان، هه‌رێمى كوردستان (350) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتـى ڕۆژانه‌ى له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستدانــى ئه‌و یه‌ده‌گه سروشتییه بو كه ئه‌یویست خۆى له‌سه‌ر بینا بكات. به‌مجۆره، به پێى جوگرافیاى كێڵگه‌و بیره نه‌وتییه‌كانى سنورى ده‌سته‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رئه‌كه‌وێت شه‌ش كێڵگه‌ى نه‌وت و گازى هه‌رێم مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، كه دوانیان كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كانن: كۆرمۆر و خورمه‌ڵه، هه‌روه‌ها له سنورى پارێزگاى دیاله‌وه چیاسورخ، له گه‌رمیانه‌وه كێڵگه‌ى پوڵكانه، له باكورى كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه‌وه بیره‌كانى ده‌میرداخ، له سنورى موسڵه‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر جه‌به‌ل كه‌ند-Jabal Kand هه‌یه. ته‌ماشاى ئه‌م وێنه‌یه‌ى لاى خواره‌وه بكه‌ن: چواره‌م: كێشه له جۆرێتى مادده‌ى خاو و نا-چونیه‌كى نه‌وته‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش گرفت له سه‌ر ئاستى به‌رهه‌مهێنان دروست ئه‌كات. پێنجه‌م: دابه‌زینـى ئاستـى به‌رهه‌م هێنان به هۆى هه‌ڵه‌ى كۆمپانیاكان یان پێشبینـى هه‌ڵه‌وه ئه‌م گرفته هه‌میشه چاوه‌ڕوانكراوه‌و، به به‌راورد به‌وانى دیكه تا ڕاده‌یه‌ك ئاساییه ڕووبدات. كۆمپانیایه‌ك گه‌ڕان و پشكنین ئه‌كات، دواتر یان خه‌مڵاندنه‌كه وه‌ها ده‌رناچێت كه بیره نه‌وته‌كان بۆ بازرگانى گونجاو بێت، یاخود ڕووداوێكـى وه‌كو سه‌رهه‌ڵدانى داعش له (2014) کە بەهۆیەوە نرخى نه‌وت تا ئاستى (سفر بۆ 20) دۆلار دائه‌به‌زێت، یان له وڵاتانى دیكه‌شدا ڕووئه‌دات كۆمپانیایه‌ك ڕائه‌كێشنه ناو گرێبه‌ستێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى پێشوه‌خت بدات، دواتر كۆمپانیاكه گرێبه‌سته‌كه‌ى كردوه‌و، به‌رده‌وامیش له زیاندایه، بۆیه به چه‌ند ملیۆن دۆلارێك گرێبه‌سته‌كه ئه‌فرۆشێته‌وه حكومه‌ت. شه‌شه‌م: گرفتـى هه‌نارده‌كردن له ڕووى جیۆپۆله‌تیكیه‌وه، هه‌رێمـى كوردستان ڕاسته‌وخۆ سه‌رى له‌ناوخوانى كوتله ووزه‌كه‌ى ده‌ریاى سپـى ناوه‌ڕاست (میدیتریانه-Mediterranean) دایه، كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى هه‌ریه‌كه له قوبرس و ئیسرائیل و میسر گازى سروشتى له‌كه‌نارى ده‌ریا به‌رهه‌م ئه‌هێنن، له‌گه‌ڵ یۆنانیش هاوپه‌یمانێتى ستراتیجی و لوتكه‌ى گازى سروشتیان هه‌یه. به (1900) كم به ژێر ئاودا هێڵى بۆڕى گه‌یشتۆته دوورگه‌ى كریت ى یۆنان. به‌ڵام ڕووسیاو ئێران ئه‌بنه مه‌ترسى گه‌وره له به‌رده‌م ئه‌وه‌ى گازى كوردستان بچێته سه‌ر نه‌خشه‌ى ووزه‌ى ده‌ریاى سپى. توركیاش له ڕۆژئاواى كوردستان داگیركارى ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و یه‌ده‌گه‌ى له‌وێ هه‌یه كه ته‌نها (180)كم ى ئاویی له قوبرسه‌وه دووره به‌و ئاڕاسته‌ى خۆرئاوا نه‌چێت. 4. 2. ژینگه‌ى عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان خراپــى دۆخـى ژینگه‌یی یه‌كێكى تره له هۆكاره‌كانى به فیڕۆدان و مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر ئاسایشى ووزه‌و مرۆیی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك: مادده‌ى 111 له ده‌ستورى عێراق ئه‌ڵێت: نه‌وت و غاز له عێراقدا موڵكى هه‌موو عێراقییه‌كانه له هه‌موو هه‌رێم و پارێزگاكان. هه‌روه‌ها مادده‌ى 112 ش ئه‌ڵێت: حكومه‌تى فیدراڵــى هه‌ڵئه‌سێت به ئیداره‌دانـى كه‌رتـى نه‌وت و غاز به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێم و پارێزگاكان، وه دابه‌شكردنى داهات به پێى ژماره‌ى دانیشتوان و...تادوایی. لێره‌دا، حكومه‌تى عێراق زۆربه‌خراپـى ئیداره‌ى كه‌رتـى نه‌وت و غازى داوه، داهاتێكى زۆرى به فیڕۆداوه‌و، ژینگه‌و ژیانى عێراقى خستۆته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه هه‌رێم و پارێزگاكانیش مافــى خۆیانه لێ پێچینه‌وه له حكومه‌تى فیدراڵى بكه‌ن له زۆر بابه‌تى مه‌ترسیداردا كه "هه‌رێمى كوردستان" به‌شێك نه‌بوه لێـى : " هه‌موو سه‌رى كاتژمێرێك له عێراقدا به به‌هاى (290) هه‌زار دۆلار گاز ئه‌سوتێت و به فیڕۆ ئه‌چێت، واته ڕۆژانه (6.9) ملیۆن دۆلار و ساڵانه‌ش ئه‌گاته زیاتر له (2.5) دوو ملیار‌و نیو دۆلار! ئه‌مه دۆخى ووڵاتێكه كه یه‌ده‌گى گازه سروشتییه‌كه‌ى به (126.7) تریلیۆن پێ سێجا ئه‌خه‌مڵێنرێت و ساڵانه (700) ملیۆن پێ سێجا گاز ئه‌سوتێنێت و به فیرۆى ئه‌دات. به ملیۆنه‌ها مۆلیده‌ى كاره‌بایی مانگانه دێته ناو عێراقه‌وه(11)، له‌كاتێكدا هه‌ندێكجار به‌یه‌كه‌وه له (14) پارێزگاى عێراق هیچ جۆره كاره‌بایه‌كیان له گه‌رماى هاویندا نییه! له دواى ساڵى (2003) ه‌وه (80) ملیار دۆلار بۆ كاره‌با خه‌رج كراوه! كه‌چى هێشتا له ساڵى (2022) دا عێراق بۆ خۆى (19000- 21000) هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ئه‌هێنێت، به‌ڵام پێویستى به (30000) سى هه‌زار مێگاواته(12) (واته نزیكه‌ى 40%ى كاره‌با ئه‌بێت له‌ده‌ره‌وه هاورده بكات). به سێ هێنده‌ى نرخى ئاسایی بازاڕ گرانتر گاز له ئێرانه‌وه هاورده ئه‌كات، به‌ڵام ڕێگه به‌خۆى نادات له‌ناو وڵاته‌كه‌ى خۆیدا "كێڵگه‌ى كۆرمۆر" بپارێزێت و گاز له سنورى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ دابین كردنى كاره‌باى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ببات! به پێى ڕاپۆرتى بانكى جیهانى له (2021) دا، ماوه‌ى چوارساڵه یه‌كله‌دواى یه‌ك عێراق له ڕیزبه‌ندى دووه‌مى ئه‌و وڵاتانه دێت كه گاز به فێرۆ ئه‌ده‌ن و ئه‌یسوتێنن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ڕووسیاو ئه‌مریكاو وڵاتانى گه‌وره‌ى پیشه‌سازیی دیاره كه بۆچى ئه‌و گازه ئه‌سوتێنن، ئه‌ى عێراق له پێناو چى دا؟. 4. 2. 2. ته‌قاندنه‌وه‌ى بیر نه‌وته‌كانى گه‌یاره: نمونه‌یه‌كى مه‌ترسیدار له (تشرینى دووه‌مى 2016) داعش بیره نه‌وته‌كانى گه‌یاره‌ى له موسلً ته‌قانده‌وه، له ئه‌نجامدا زیان به‌ر (97) بیرى نه‌وت كه‌وتن، كه نۆژه‌نكردنه‌وه‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان زیاتر له (200) ملیۆن دۆلار تێچووى هه‌بو، (21) بیرى ته‌واوه‌تى له كێڵگه‌كه‌دا له كه‌ڵك و بایه‌خ خران. ئاگر و گڕه ژه‌هراوییه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى (8) مانگ به‌رده‌وام بو(13)، عێراق كه نزیكه‌ى (100) ساڵه نه‌وتى خۆماڵی كردووه، له‌توانایدا نه‌بو بیكوژێنێته‌وه، تواناى ته‌كنیكی له كوه‌یت و چه‌ند شوێنێكى ده‌ره‌وه بۆ په‌یداكرد. له ئه‌نجامدا چه‌ندین جۆرى مادده‌ى وه‌ها پیس خرایه ژینگه‌وه كه ووڵاتێكى گه‌وره‌ى پیشه‌سازیی له ساڵێكدا ئه‌وه‌نده زیان به ژینگه و پیسبونـى هه‌وا ناگه‌یه‌نێت، جگه له‌وه‌ى له ده‌وروبه‌رى گه‌یاره زیاتر له (100) خێزان ماڵبه‌ده‌ر بون و ناوچه‌كه به‌كه‌ڵكى ژیان نه‌ما!. دیمه‌نــى گڕگرتوى بیره نه‌وته‌كانـى گه‌یاره به‌هۆى ته‌قاندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه (2016) وێنه: شه‌رقلئه‌وسه‌ت پێنجه‌م/ گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان: گرفته‌كان له كوێوه دێن؟ هه‌ر به ساده‌یی، بۆ نمونه: له یه‌كێك له كێڵگه‌كانماندا (10000) ده هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یه‌كلابۆته‌وه‌و پروڤ كراوه، نرخى نه‌وت به (100$)ه، كه‌واته لێره‌دا(1) یه‌ك ملیۆن دۆلار هه‌یه. چۆن ئه‌مه بكه‌ین به پاره‌و ئه‌و پاره‌یه‌ش له نێوان وڵاتى خانه‌خوێ و كۆمپانیاكه‌دا دابه‌ش بكه‌ین؟ بێگومان هه‌موو شت له "گرێبه‌ست-Contract" ێكه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات. كه‌واته گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ئه‌و پرۆسه‌ى چۆنیه‌تى دابه‌شبونى داهات و سه‌رمایه‌یه له نێوان لایه‌نه سودمه‌ندبوه‌كاندا، هه‌ر ئه‌مه نییه، به‌ڵكو به پێى گرێبه‌سته‌كه دیارى ئه‌كرێت كه كێ ئیداره‌ى پرۆسه‌كه بدات؟ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرسى دیاریكراو وه‌كو: ژینگه، گه‌شه‌پێدانى ئابوریی ناوخۆیی و، ماف و پرۆگرامه كۆمه‌ڵایه‌تییه ناوخۆییه‌كاندا بكرێت(14). له واقیعدا، چوار جۆر گرێبه‌ستى نه‌وتى ستاندارد هه‌یه له جیهاندا (ئه‌گه‌رچى جۆرى دیكه‌ش هه‌یه). هه‌ر حكومه‌تێك مافى خۆیه‌تـى كام شێوازى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بارودۆخى جیۆلۆجى و سیاسی و ئابوریی و یاسایی و ده‌ستورى ئه‌ودا گونجاوه‌و، هه‌ڵی ئه‌بژێرێت. گرێبه‌سته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان هه‌ر هه‌مویان (جگه له كۆرمۆر كه هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ى عێراقه) جۆرى "به‌شدارى به‌رهه‌مهێنانه". به‌ڵام ئه‌وانه‌ى حكومه‌تى عێراق هه‌مویان له‌سه‌ر شێوازى گرێبه‌ستى خزمه‌تگوزاریی-Service Contractن. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چوار كارى گه‌وره‌ى له پرۆسه‌ى نه‌وت و گازدا ئه‌نجام داوه: یه‌كه‌میان، دامه‌زراندنى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان و ده‌رچواندنى یاساى ژماره (22) ى ساڵى (2007) ى تایبه‌ت به نه‌وت و گاز. دووه‌میان، ئه‌نجامدانى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌سه‌ر شێوازى "به‌شدارى به‌رهه‌مهێنان" له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا. چونكه له‌م جۆره گرێبه‌سته‌دا حكومه‌ت به‌رپرسیارێتى ڕیسكى كۆمپانیاكان و لایه‌نى ته‌كنیكى و نه‌گونجانى بیر‌و كێڵگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته بابه‌تى بازرگانى –Non Commercial هه‌ڵناگرێت. به‌تایبه‌تى له‌و سه‌رده‌مه‌دا تواناى ئابوریی و مرۆیی و ته‌كنیكى كوردستان زۆر له‌وه لاوازتربوه كه خۆى به‌شێك له‌و ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ بگرێت. سێهه‌م، بونیادنانى ژێرخانى هێڵـى بۆڕى كوردستان، له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا خێراترین بونیادنانه. كه زۆربه‌ى كێڵگه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها غازى سروشتى زۆربه‌ى كێڵگه‌كان به بۆڕى كۆنێكت كراوه به وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باوه. چواره‌م، سه‌ره‌ڕاى تەنگژەکان تا ئه‌ندازه‌یه‌كى باشیش توانیویه‌تـى به‌رگه‌ى فشاره نێوخۆیی و عێراقى و ده‌ره‌كییه‌كان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بگرێت. 5. 1 . گرفته‌كان له كوێوه دێن؟ هه‌ر یه‌كێك له‌و چوار شێوازه جیهانییه‌ى گرێبه‌ستى نه‌وت لایه‌نى باش و خراپى خۆى هه‌یه. گرفته هه‌ره ئازاربه‌خشه‌كانى بوارى نه‌وت و گازى كوردستان له‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه دێن: یه‌كه‌م/ فریدریچ لیست-Friedrich List ، یه‌كێكى تره له پێشه‌نگه‌كانى قوتابخانه‌ى ڕیالیزم، ساڵى (1840) له ئه‌ڵمانیا كتێبى (سیسته‌مى نیشتیمانى ئابوریی سیاسی- The National System of Political Economy) ئه‌نوسێت. لیست، په‌یوه‌ندییه‌كى ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان هزرى سیاسی و سامانى ئابوریی دا دیارى ئه‌كات. ناسیۆنالیزمى ئابوریی گرێ ئه‌دات به وه‌رشه‌ى بچوك "مانیفاكتۆر"، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر خودى ده‌وڵه‌ت خۆى یان كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانى بوون به خاوه‌نى وه‌رشه‌و پیشه‌سازیى بچوك، ئیتر ئه‌توانن خۆیان به‌هێز بكه‌ن و كێبڕكێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا بكه‌ن. هه‌ربۆیه له چوارچێوه‌ى ئه‌وروپادا به‌ریتانیا وه‌ك لانكه‌ى شۆڕشى پیشه‌سازیی وه‌رشه‌و پیشه‌سازیی ئاڕاسته‌ى ئه‌ڵمانیاكرد، ئه‌ڵمانیه‌كانیش خۆیان به‌هێزكردو ململانێى ئه‌وانى تر‌ى پێ ئه‌كه‌ن! له‌دواى دووه‌مین جه‌نگى جیهانى جیهان "واقعییه‌ت- ڕیالیزم" كه‌وته خۆى و، یابان وه‌ك حكومه‌ت پاڵپشتى پیشه‌سازیی بچوكى كرد، ئینجا بوون به وڵاتێكى پیشه‌سازیی. لێره‌دا، هه‌رێمى كوردستان، یه‌كه‌یه‌كى نا- ده‌وڵه‌تییه‌و، یاریكه‌رێكى گرنگیشه له سیاسه‌تى ناوچه‌یی دا. به‌ڵام پێگه‌یه‌ك نییه بۆ پیشه‌سازیی و، هه‌موو كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانى له‌ده‌ره‌وه هاورده ئه‌كات، كرێى هه‌موو وه‌به‌رهێنانێكیش خۆى ئه‌یدات. دووه‌م/ هه‌ر له ساڵى (2006) ه‌وه، پێویست بو له برى ده‌ستبردن بۆ گرێبه‌ستى نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كاندا، كۆمپانیایه‌ك یان چه‌ند كۆمپانیایه‌كى كوردیی- خۆماڵـى- نیشتیمانـى- بوارى خزمه‌تگوزارییه‌كانـى نه‌وتیی- دیجتاڵیزه‌كراو بخرایه‌ته سه‌ر پێ، ئێستا‌و له‌ماوه‌ى ئه‌و شانزه ساڵه‌ى ڕابردودا، حكومه‌تى هه‌رێم تووشى به‌ڵاى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و قه‌ره‌بودانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یان ملیار دۆلاره بۆ كۆمپانیا جیهانییه‌كان نه ئه‌بون له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. سێهه‌م/ تێچووى كۆمپانیاكان (Cost) زۆره، هه‌ر کۆمپانیاکانی بواری لۆجیستی و گواستنەوەو سه‌كیورتییه‌وه تا ئه‌گاته ده‌رچونى چه‌ند ئه‌ندازیارێك، تا ئه‌گاته ئه‌وانه‌ى خزمه‌تگوزاریی بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان دابین ئه‌كه‌ن تێچووه‌كه‌یان زۆره. جگه له‌وه‌ى تێچووى به‌رهه‌مهێنانى به‌رمیلێك نه‌وت له هه‌رێم هه‌ر زۆرتره له‌وه‌ى له عێراق هه‌یه (زۆربه‌ى كات له هه‌رێم 17 دۆلار كه‌وتوه‌و له عێراق 11 دۆلار). ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كى خۆماڵى بوارى نه‌وت له هه‌رێم دابمه‌زرایه، ئاسانتر لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا ئه‌كرا. چواره‌م/ ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كى خۆماڵـى – كوردیی هه‌بوایه، له‌ماوه‌ى ئه‌و (16) ساڵه‌دا به هه‌زاران كادرى ته‌كنیكى و كارامه‌ى بوارى نه‌وت و گازى خۆماڵى كوردیی به‌رده‌ست ئه‌بون، له‌توانادا هه‌بو له وڵاتانى پێشكه‌وتووى بوارى نه‌وتدا وه‌كو: نه‌روبج، هیندستان، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، چین، زۆرترین خول له بوارى مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كاندا له‌ناو كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا ببینن. ئیمڕۆكه له ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌رى به جێهێشتنى كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا ئه‌م توانا مرۆییه- خۆماڵییه جێگه‌یان ئه‌گرتنه‌وه. ئه‌ى به‌ڵام! كۆمپانیا بیانییەکان هاتونەتە کوردستان: كرێكارى و شۆفێرى و پاسه‌وانى و ناونوسین به كورده‌كان و ده‌رچوانى زانكۆكانـى كوردستان ئه‌كات، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رو هێدو ئه‌ندازیارو ته‌كنیككاره و هێَچ ئاڕه‌كانى-HR داوه‌ته ده‌ست كه‌سانى بیانى و له‌گه‌ڵ خۆى هێناویه‌تى. كه‌واته پێش سه‌رچاوه سروشتییه‌كان دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه مرۆییه‌كان له‌ناوخۆى كوردستاندا بیرى لێ نه‌كراوه‌ته‌وه، یان به دوو هێڵى ته‌ریب نه‌هاتون. پێنجه‌م/ گرفتێكى دیكه‌ى بنچینه‌یی ئه‌وه‌یه، پرۆسه‌ى نه‌وت ته‌نها گرێبه‌ست و گه‌ڕان و پشكنین و ده‌رهێنان و پاڵاوتن نییه. به‌ڵكو هه‌نارده‌كردن و به بازاڕكردنى نه‌وت و گاز پێویستى به لۆبى بۆ كردنه له جیهانى پێشكه‌وتوودا. ئه‌مه‌ش لانى كه‌م به ئاماده‌گى كورد ئه‌بێت له باسوخواسته جیهانییه‌كاندا، له كۆڕوكۆڕبه‌نده گه‌وره‌كاندا به‌رگریی له‌پرسه‌كه‌ى خۆى بكات. یان هه‌رخودى خۆى ئه‌و جۆره كۆنفڕانس و پانێڵ و توێژینه‌وانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ئه‌نجام بدات. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م فاكت و سه‌رچاوه‌ى زانستى به‌رده‌ست بن، هه‌م پاڵپشتى جۆراوجۆر به‌دواى خۆیدا بهێنێت. سه‌رئه‌نجام پێش هه‌موو شتێك، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم پێویستى به پێداچونه‌وه‌یه له‌و ڕوانگه تیۆرییه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد. ڕۆشنتر له‌مه: به ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه، كه‌سانى باڵا له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا و له ماوه‌ى كابینه‌كانى پێشوتردا ده‌ست تێكه‌ڵاوییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا (ڕاسته‌وخۆ بێت یان له ڕێگاى ئه‌ملاولاى دیكه‌وه). بۆ نمونه: هه‌ر به‌پێى ڕاپۆرته‌كانى ساڵى (2012 و 2013) وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان، حكومه‌تى هه‌رێم له باشترین دۆخى دارایی خۆیدا بووه له ماوه‌ى ساڵانى (2009 بۆ 2013). چى ئه‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى به ئه‌نقه‌ست ده‌ستهه‌ق و شایسته داراییه‌كانى كۆمپانیاكه نه‌درێت و، ئه‌ویش بچێته دادگاى نێوبژیوانى له‌نده‌ن سكاڵا تۆمار بكات و، دواتر (2 ملیار و 200) ملیۆن دۆلار له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه وه‌ك قه‌ره‌بو بدرێته كۆمپانیاى داناگاز؟. ئینجا نرخى پشكى داناگاز و هاوبه‌شه‌كانى له هه‌ردوو كێڵگه‌ى كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ زیاتر كراوه، له‌سه‌روو ئه‌مه‌شه‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ى داناگاز له (2037) كۆتایی دێت، دوانزه ساڵى دیكه‌ى بۆ درێژ ئه‌كه‌نه‌وه تا (نیسانى 2049). له‌به‌رئه‌وه‌ى جیهان ده‌مێكه ئاگادارى توانا هایدرۆكارنییه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه، پێویسته پرۆسه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش هاوته‌ریبى پرسى وزه له جیهاندا بڕوات، باشترین كه‌ره‌سته‌ش بۆ ئه‌مه، ته‌نهاو ته‌نها به دامه‌زراوه‌یی كردنى پتر وپترى پرسى نه‌وت و گازه له هه‌رێمى كوردستاندا، تا له‌ناوه‌وه زیاتر بیر له پاراستنى ئاسایشى ووزه نه‌كرێته‌وه، له‌ده‌ره‌وه دانپیانان به ئاسانى مسۆگه‌ر ناكرێت. ئەگەر فەزاکە بە کۆمەڵێک دامەزراوەی نیشتیمانی و ئەمنی و ئابوریی و زانستی نەتەنرێت، ئەوا هەر خودی کۆمپانیاکان چەندین بۆسەو فێڵی یاسایی و دارایی و ژینگەیی ئەکەن، هەروەها جیاکاریی کۆمەڵایەتیش دروست ئەکەن. لەو سەرەوە ئەو کۆمپانیایە (هەیانە دوو سەت بۆ سێ سەت ساڵ ئەزمونی هەیە) دەیان ملیار سەرمایەگوزاری هەیە، ئامادەترە بۆ هەر پێشهاتێک، هەرێمی کوردستانیش دەیان سەرئێشيی ناوخۆیی هەیە، بۆیە ڕەنگە لە بۆسەیەکدا چەندین ملیار بدۆڕێنێت. هەریەکە لە کەنداو، تورکیا‌و ئیدارەی ئەمریکاو هێزێکی سەرەکیی لە هەرێمی کوردستان دەیانەوێ عێراق لە چنگی ئێران دەربهێنن لە ڕێگەی پرۆژە ستراتیجییە ناوچەییەکانەوە. لە هەموو حاڵەتێکدا ئێران و ڕووسیا هەموو هەڕەشەو مەترسییەک بۆ سەر گاز و نەوتی کوردستان درووست دەکەن ئەگەر بەرەو دەریای ناوەڕاست بچێ (چوونکە کارئاسانی بۆ بازاڕی وزەی خۆرئاوا دەکا)، وە هەموو هێرش و مەترسییەکیش درووست دەکەن ئەگەر بەغداو شارەکانی باشوور کارەبا لەهەرێمەوە هاوردە بکەن، چوونکە ئەمەش یەکسانە بە وەستاندنی هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق، یەکسانە بەو ئامانجەی ئەمریکا دەیەوێ بە هیچ ڕێگەیەک دۆلار نەگاتە دەست ئێران. بۆیە هەرکاتێك دەنگۆی فراوانترکردنی کێڵگەی کۆرمۆر هەبو، هەرکاتێک ئیدارەی ئەمریکاو ئیمارات یان تورکیا‌و هەرێم باسێکی کێڵگەی کۆرمۆریان کرد، یاخود لێدوانێک لە هەرێم و بەغداوە بۆ هەناردەکردنی گازی سرووشتی هەبوو، ئەوا لە لای دووز و لادێکانی دەوروبەرییەوە، هێزە دەمامکدارە- چەکدارە- شیعییەکان بە درۆن بێ یان بە چەکی دیکە پەلاماری کۆرمۆر دەدەن. باشترین چارەسەریش بۆ ئەمە پاراستنی ئاسمانی ناوچەکەیە. ڕاسپـــــارده‌كـــان یه‌كه‌م/ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و ده‌رفه‌ته گه‌وره‌یه‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و گاز له چوارچێوه‌ى قه‌یرانى ئابوریی جیهانى له‌مه‌ڕ پرسى وزه له ده‌ست نه‌دات، پێویسته له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق و په‌رله‌مانى عێراق له ڕێگه‌ى تیمى پسپۆڕه‌وه، بگه‌نه ڕشته‌یه‌ك بۆ ده‌رچواندنى یاساى نه‌وت و گازى عێراقى. ئه‌مه تا ئه‌ندازه‌یه‌كى زۆر هه‌رێم و حكومه‌تى مه‌ركه‌زی له‌گرفته‌كان دوور ده‌خاته‌وه. دووه‌م/ خۆ- دوورگرتن له درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى گرێبه‌ست بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌كى ده‌ره‌كى و لۆكاڵى، هه‌روه‌ها سه‌رپێخستنى كۆمپانیاى خزمه‌تگوزاریی بوارى نه‌وت و گاز، پاشان كۆمپانیاى خزمه‌تگوزاریی بوارى ووزه نوێبوه‌وه‌كان به پێى پلانى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ ساڵى (2030) و (2040). تاوه‌كو له‌م ڕێگه‌یه‌وه گاز‌و نه‌وتێكى كه‌م له‌ناوه‌وه به‌كار ببرێت، ژینگه پاكتر بێته‌وه‌و، سه‌رنجى وڵاتانى پێشكه‌وتوو و پیشه‌سازیی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ڕابكێشرێت. سێهه‌م/ مه‌ترسییه ژینگه‌یی و ئه‌منییه‌كانى كه له عێراقه‌وه دێن به هه‌ند وه‌ربگیرێت. بۆ به‌رگرتن به‌م كاره‌ساته، پێویسته پێشوه‌خت له كوردستان كادیرى كارامه‌و ئه‌ندازیارى خۆماڵى پێشوه‌خت كه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى پراكتیكى و تیۆرى بن له بوارى " ده‌سته‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتیمانى له سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى پیشه‌یی به "NEBOSH" ناسراوه. یاخود بڕوانامه‌ى "دامه‌زراوه‌ى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى پیشه‌یی كه به "IOSH" ناسراوه. چواره‌م/ هه‌رێمى كوردستان پێویسته وه‌ك وڵاتانى قه‌ته‌رو ئیمارات له ناوه‌نده كاریگه‌ره‌كانى جیهاندا بۆ خۆى لۆبى بكات. لایەنی کەم پێش ئەوەی ئێران و هێزە نیزیکەکانی لەناوچەکەدا بێنە دەست و گرفت درووست بکەن، ئاسمانی هەرێمی کوردستان و کێڵگەی کۆرمۆر بەهاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکادا بپارێزن، کێڵگەیەک کە نیزیکەی سێ لەسەر چواری کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەکات و، لەمەولا هەناردەی بۆ کەرکوکیش دەبێ! بۆیە پێویستە ساڵانه به ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و بواره خه‌رج بكات له هاندانى ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌و، كۆنفڕانسه جیهانییه‌كاندا گوتارى خۆى نیشان بدات. پێنجه‌م/ شه‌فافیه‌ت! بابه‌تێكى ئه‌وه‌نده قورس نییه كه ده‌سته‌ڵاتى سیاسیی به‌ده‌ستییه‌وه گیرى خواردووه‌و، به‌هۆى ئه‌م هه‌ڵانه‌شه‌وه كه‌سانى به‌تاڵ و ده‌نگه-ده‌نگ كه‌ر چونه‌ته په‌رله‌مانه‌كانه‌وه‌و، به‌ڕاست و چه‌پدا كه‌سێتى كیانى كوردیی له‌كه‌دار ئه‌كه‌ن. هیچ پێویست به ووردبینى ڕێكخراوه بیانییه‌كانیش ناكات. له‌ناو بازاڕى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى و چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌كانى تر شاشه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى گه‌وره هه‌ڵبواسێت و، ڕۆژانه‌و شه‌وانه داتا‌و وێنه‌و چالاكییه‌كانى تیا بڵاوبكرێته‌وه (ئه‌وه‌نده‌ى پێویست بێت). ئه‌مه ئه‌بێته مۆدێلێكى نوێ بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت دا. شه‌شه‌م/ گوتاره‌كه بۆ جیهان و نوێنه‌رایه‌تییه دیبلۆماسییه‌كان ئاوهایه " ئێمه دوێنێ له‌سه‌ر زه‌وى تاكه هێزبوین شه‌ڕى داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كانمان كرد، ئیمڕۆكه‌ش كه جیهان كه‌وتۆته قه‌یرانى ئابورییه‌وه به هۆى پرسى ووزه‌و ئاسایشى خۆراكه‌وه، ئاماده‌ییمان نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ى گاز‌و نه‌وتى كوردستان بخه‌ینه ڕوو. فه‌رموون له چوارچێوه‌ى ئه‌م ناتۆ نوێیه‌ى ئێوه بۆ وێناكردنه‌وه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ستتان داوه‌تێ ئێمه چى بكه‌ین؟." حه‌وته‌م/ ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست (میدیتریانه) تاكه حه‌وزه‌ى ووزه‌و جیۆپۆڵه‌تیكى گرنگه به‌ده‌ست خۆرئاواوه مابێت له‌ناوچه‌كه‌دا. ناوچه‌ى قه‌زوین له ژێر كۆنترۆڵى ڕووسیاو ئێراندایه، كه‌نداویش خۆى له ڕێگه‌ى ئیماراته‌وه هه‌وڵ ئه‌دات خۆیان بگه‌یه‌ننه حه‌وزه‌و هێڵى بۆڕى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى. ئه‌م ناوچه‌یه ڕاسته‌وخۆ سه‌رى له‌ناوخوانى كوردستاندایه. هه‌رێمى كوردستان به نهێنى یان به ئاشكرا پێویسته به‌رده‌وام وه‌فدو لۆبیست و دامه‌زراوه‌ى زانستى له‌م ناوچانه‌و له ئه‌مریكاو له‌نده‌ن ئاماده بێت. به‌لاى كه‌مه‌وه، ئه‌و وڵاتانه ئه‌توانن هاوكارى ته‌كنیكى و ئه‌منى و دیبلۆماسی پرسى ووزه‌ى كوردستان بن. هه‌شته‌م/ دیاریكردنى قووڵایی ستراتیجى هه‌رێمى كوردستان، قووڵایی ستراتیجیی هه‌میشه به‌و ناوچه‌و پێگانه ئه‌وترێت كه ئه‌كه‌ونه نێوان خۆت و دوژمنانه‌وه. به‌مجۆره هه‌ر له جه‌له‌ولاوه تا ئه‌گاته خانسۆر و سنونێ قووڵایی ستراتیجى كوردستانه. پێویسته چ كورد خۆى هێزى هه‌واڵگریی و سه‌ربازیی له‌وناوچانه بێت، چ بتوانێت كار له‌سه‌ر ڕاگرتنى ئاگر (Fire Break) بكات، ئه‌مه به‌و حاڵه‌ته ئه‌وترێت كاتێك خه‌رمانێك هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ى پێ نه‌گات، له دوورى چه‌ند سه‌ت مه‌ترێكه‌وه چاڵێك هه‌ڵئه‌كه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئاگرێك هات نه‌گاته خه‌رمانه‌كه. نۆیه‌م/ هه‌رێمى كوردستان به هۆى پاڵپشتییه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه بێت، یاخود دۆزینه‌وه‌ى ڕێگا چاره‌یه‌كى ده‌ستوریی و یاسایی له لایه‌ن عێراقه‌وه، دامه‌زراندنى چوارچێوه‌یه‌كى به‌رگریی ئاسمانى پێشكه‌وتوو بخاته گفتوگۆوه. ده‌یه‌م/ كه‌رتى بانكیی له هه‌رێمى كوردستاندا لاوازه، له پشت هه‌موو سیسته‌مێكى ئابوریی ڕاوه‌ستاوه‌وه، سیسته‌مێكى بانكى پێشكه‌وتوو هه‌یه. له‌كاتێكدا له كوردستان بانكه بازرگانییه‌كان هیچ قازانجێكى ئه‌وتۆ ناگه‌یه‌نن و، بانكه‌كانى دیكه‌ش ته‌نها كاریان بووه‌ته بابه‌تى دابه‌شكردنى مووچه. یانزه‌هه‌م/ به پێى به دواداچونه‌كانمان كۆمپانیاى نه‌وت پێویسته (5) جۆر باج بدات، پێویسته هه‌رێمى كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك له هیچ جۆره باجێك خۆش نه بێت له پێناو ڕێكخستنه‌وه‌و زیادكردنى داهات دا. ----------------------------------------------------------------------------------------------------------- به‌هرۆز جه‌عفه‌ر/ دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكى په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى، دكتۆرای هەیە له په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
درەو: نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغداد، لەگەڵ ئیدارەی دەوڵەت گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات، دوای گەڕانەوەی لەگەڵ لایەنەكان كۆدەبێتەوەو پێش دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن چارەنووسی هەڵبژاردن یەكلا دەكاتەوە، پارتی سوورە لەسەر ئەوەی "بەم دیزاینە پێشەوەختەوە هەڵبژاردن نەكرێت"، بارزانی دەڵێت: دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێك زۆر گرنگترە، یەكێتی لە بازنەكان دەستی بە ئامادەكاری هەڵبژاردن كردووە، بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: هەڵبژاردن دەكرێت و یەك دەقەش دواناخرێت. لەنێوان پێداگری پارتی و یەكێتی بۆ ئەنجامدان و دواخستنی هەڵبژاردن، چارەنووسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەكوێ دەگات؟ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە پێی بڕگەی دووەمی مادەی دەیەم لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكات، واتا بڕیاری دیاریكردن و دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە دەستی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندایە. نێچیرڤان بارزانی رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵی وەكو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكردووە، بەڵام (پارتی دیموكراتی كوردستان) تێبینی هەیەو داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەكات، بەتایبەت تێبینییەكانی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان و پێكهاتەی كۆمسیۆن و چۆنیەتی دابەشكردنی كورسییەكانی پەرلەمان بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن و هەندێك تێبینی تر لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنەكەی عێراقەوە، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندیدارە بە تەماشاكردنی تانەكانی هەڵبژاردن لەلایەن ئەنجومەنی دادوەریی عێراقەوە. لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی (4) جار مەرسوومی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركردووە، ئەگەر ئەم وادەیەش دوابخات ئەوا دەبێتە پێنجەم مەرسووم بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن. • رۆژی 24/2/2022 مەرسومی دەركرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 1/10/2022 • رۆژی 26/3/2023 مەرسومی دەركرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 18/11/2023 • رۆژی 3/8/2023 مەرسومی دەركرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 25/2/2024 • رۆژی 3/3/2024 مەرسومی دەركرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10/6/2024 مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەنیا ناوی لیستەكەی تۆماركردووە، وادەی وەرگرتنی ناوی كاندیدەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە مانگی رابردوو كۆتاییهات و پارتی ناوەكانی رادەست نەكرد، لە تیروپشكی ژمارەی لیستەكانیش ژمارەی لیستی پارتی دیارینەكرا، ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان لەدەرەوەی ئامادەكارییەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنەو كۆمسیۆنیش لە نوێترین لێدوانی‌دا لە رێگەی وتەبێژەكەیەوە دەڵێت: لەسەر ئامادەكارییەكان بەردەوامن و هیچ بڕیارێك نیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن. مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ نێردە دیبلۆماسیەكاندا هەڵوێستی حزبەكەی روون دەكاتەوە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و لە دیداریدا لەگەڵ نوێنەری یەكێتی ئەوروپاو باڵیۆزی فەرەنسا بەڕوونی وتوویەتی: • ئەو سەرنج و بابەتە تەكنیكیانەی كە ڕێگرن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی تەندروست چارەسەر بكرێن • سیغەیەكی گونجاو بۆ بەشداریی پێكهاتەكان و پێشێلنەبوونی مافەكانیان بدۆزرێتەوە • كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان گەرەنتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی شەفاف و بێگەرد بكەن. • ناكرێ لەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردن دیاری كراوە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت. • چارەسەركردنی ئەو گرفتانە پێویستی بە دەرفەتی زیاتر هەیە، بۆیە دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێك زۆر گرنگترە لەوەی هەڵبژاردنێك بەڕێوە بچێت كە تێیدا مافی دەنگدەران و پێكهاتەكان پێشێل كرابێت. • دوور بێت لە دیزاینی پێشوەختە و گیروگرفتی یاسایی و تەكنیكی. (درەو) لەگەڵ چەند بەرپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان قسەی كرد ئەوان باسیان لەوەكرد، كۆمسیۆنی ئێستا پێكهاتەكەی و هەنگاوەكانی پلانێكی دیزایینكراوە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی نایەوێت بەم ستافەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، هەڵبژاردن بكرێت، چونكە ئەگەر تەواوی داواكارییەكانی پارتی جێبەجێبكرێت هێشتا هەڵبژاردن ئاستەمە بكرێت، پارتی پێی وایە ئەو پێكهاتەو ستافەی كۆمسیۆن موعەدەلەیەكی عێراقی نیە، پارتی پشك و بڕیارێكی لەم كۆمسیۆنەدا نیە، بۆیە پارتی گومانی لەم كۆمسیۆنە هەیەو نایەوێت بەم كۆمسیۆنە هەڵبژاردن بكرێت. ئەو سەرچاوانەی پارتی ئەوەشیان بۆ (درەو) باسكرد، پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت هەرچۆنێك بێت هەڵبژاردن لەو وادەیەی دیاریكراوەو بەم كۆمسیۆنە بەرێوەنەچێت، نەك لەبەر پرۆسەكە بەڵكو لەبەر كۆمسیۆنەكە چونكە یەك هەنگاو دوابخرێت ئیتر كۆمسیۆنی عێراق وادەكەی بەسەر دەچێت لە (7/7) ئیتر ناتوانێت هەڵبژاردن بكات و بە ئەستەم دەتوانێت لەناو پەرلەمانی عێراقیش جارێكی تر كۆمسیۆن بەو دیزاین و پێكهاتەیەی ئێستایەوە هەڵبژێردرێتەوە، پارتی دەیەوێت پێكهێنەرە سەرەكییەكانی عێراق دەستیان هەبێت لە دیاریكردنی ئەندامانی كۆمسیۆن نەك كۆمسیۆنی عێراق بەناوی بێلایەنەوە ئەندامەكانی دیاریبكرێن و دواتریش لەبەرژەوەندی لایەنێك یان پێكهاتەیەكی دیاریكراو بڕیاربدات و دوو پێكهاتەكەی تر (كورد و سونە) وەڵا بنرێن. واتا بیانووی پارتی بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بە پلەی یەكەم كۆمسیۆنە نەك بیانووەكانی دیكە. بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە رێگەی سەرۆكەكەیەوە (بافڵ تاڵەبانی) جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكاتەوە لەوادەی خۆیدا. یەكێتیی كە لەدوای بردنەوەی سكاڵاكەی دادگای فیدراڵییەو (21ی شوباتی 2024)، یاسای هەڵبژاردنی بەو جۆرە لێكردووە كە دڵخوازی خۆیەتی (چوار بازنە، سەرۆكی كۆمسیۆن نزیكی خۆیەتی، پێكهاتە نەماوە...) بۆیە دژی دواخستنی هەڵبژاردنە. لە دیداری سلێمانی بافڵ تاڵەبانی میدیاكانی بانگ‌كرد بۆ وتنی یەك دێڕ "هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت" ( درەو) لەگەڵ چەند بەرپرسێكی باڵای یەكێتی قسەیكرد، ئەوان باسیان لەوەكرد، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی پێی وتوون یەكێتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆی (10ی حوزەیران) بەهیچ شێوەیەك هەڵبژاردن دواناخرێت، تەنانەت لە كۆبوونەوەی لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی وتوویەتی" بڕۆن بەردەوام بن لەسەر كار‌و بەرنامەكانتان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كەس ناتوانێت هەڵبژاردن دوابخات و دەبێت لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بكرێت و بۆ یەك دەقەش دواناخرێت" بافڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی وتووە" بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەین هەڵبژاردن دوابخرێت، هەڵبژاردن دەبێت لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت" بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لە ئێستادا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی كە دابەشكراون بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا رۆژانە كاری خۆیان دەكەن و پلانەكانی هەڵبژاردن جێبەجێ دەكەن. بەڵام سەرەڕای سوربوونی یەكێتی لەسەر هەڵبژاردن، دەسەڵاتی دواخستن و نەكردنی هەڵبژاردن لە دەستی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندایە، چەند سەرچاوەیەكی ناو یەكێتی ئەوەیان بە (درەو) وت كە نێچیرڤان بارزانی سسەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی پارتی نیگەران و نایەوێت جارێكی تر هەڵبژاردن دوابخات یان وادەیەكی تر دیاری بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن چونكە كە لە 3/3/2024 وادەی (10/6/2024)ی دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی هەڵًبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رای سەرجەم حزبەكانی هەرێمی كوردستانی وەرگرت و سەرجەم حزبەكان بە پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە رازی بوون بەو وادەیە. چارەنووسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان؟ ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندایە، بۆ ئەوەی بڕیار بدات هەڵبژاردن دوابخرێت یاخود لەكاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت؟ سەرچاوەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند: لە سەردانەكەی هەفتەی داهاتووی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغداد و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی چەند سیناریۆیەك بۆ ئەنجامدان یاخود دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆیە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان كۆدەبێـتەوەو بڕیاری كۆتایی لەسەر هەڵبژاردن دەدات. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) نێچیرڤان بارزانی پێش دەستپێكردنی وادەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیار لەسەر دواخستن یان دیاریكردنی وادەیەكی تر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدات. زانیارییەكانی (درەو) ئاماژە بە چەند سیناریۆ دەكەن: • دواخستن یان دیاریكردنی وادەیەكی تر بۆ هەڵبژاردنی پەرەلەمانی كوردستان لە مانگی (10 یان 11)ی ئەمساڵ 2024. • دواخستنی هەڵبژاردن بۆ مانگی (10)ی ساڵی داهاتوو 2025 و ئەنجامدانی لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. • دواخستنی تا چارەسەركردنی كێشەكان و هەڵبژاردنی كۆمسیۆنێكی نوێی هەڵبژاردن. • ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیداو جێبەجێكردنی بەشێك لە داواكارییەكانی پارتی. كێ یارییەكە دەباتەوە؟ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەبەردەم دوو ئەگەردایە ئەنجامدان یان دواخستن، لەهەر حاڵەتێكیاندا پارتی یان یەكێتی زیان دەكات. • ئەگەر هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بكرێت بەبێ پارتی، ئەوا بۆ یەكێتی و بۆ سوربوونی بافڵ تاڵەبانی دەبێتە دەستكەوتێكی گەورە، هەرچەندە كاریگەرییەكانی زۆر دەبن چونكە ئەستەكە پرۆسەی هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەت بە بێ پارتی لە هەرێمی كوردستان. • دواخستنی هەڵبژاردن، بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی مەسعود بارزانی دەبێتە دەستكەوتێكی گەورە، بەو پێەی سەرجەم حزبەكان لەگەڵ ئەوەن هەڵبژاردن بكرێت، بەڵام بە دواخستنی واتا هیچ پرسێكی گرنگ و چارەنووسساز بەبێ پارتی ناكرێت و پارتیش بەدواخستنی بەشێك لە كارتەكانی دەستی یەكێتی دەسوتێنێت و ئەوەی دەیەوێت بەدەستی دێنێت.
راپۆرتی: درەو 🔻 هه‌رێمی کوردستان له چه‌ندین روانگه‌وه پێگه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و تاقانه‌ی هه‌یه بۆ تورکیا؛ 🔹 هەرێمی کوردستان جگە لەوەی ڕێڕەوی بازرگانی تورکیایە لەگەڵ عێراقدا. کۆمپانیا نەوتییەکانی تورکیا لە (8) کێڵگەی نەوتی هەرێمدا کاردەکەن، بە جۆرێک کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لە بلۆکەکانی (تاوکێ (25%)، بیر بەهر (40%)، دهۆک (40%)، بنەباوێ (44%)، تەق تەق (44%)، میران (75%)، چیا سورخ (60%)) پشکی هەیە، هاوکات کۆمپانیای (پیت ئۆیڵ)یش لە کێڵگەکانی (چیا سورخ و پەڵکانە) بە ڕێژەی (20%) پشکی هەیە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی (75%) بۆری نەوتی کوردستان بەخاکی تورکیادا تێپەڕ دەبێت و کۆمپانیای وزەی تورکی خاوەندارێتی دەکات، لە ڕابردوودا بەشێکی کرێی گواستنەوەی نەوتیشی بۆ دەمایەوە. زیاتر لەوانەش پارەی فرۆشی نەوتی کوردستان بە فلتەری بانکە تورکیەکاندا تێپەڕ دەبوو دواتر دەگەڕایەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان. 🔹 لە روی سەربازییشەوە بەردەوام لە هەرێمی کوردستان بنکە و بارەگا سەربازیەکانی تورکیا لەزیادبوون و پەرەسەندان، بەپێی زانیارییەکان دەوڵەتی تورکیا زیاتر (٣٠) بنکە و بارەگای سەربازی و هەوڵگری لە عێراقدا هەیە بۆ بەڕیوەبردن و ئەنجامدانی بەشێکی زۆر لە هێرش و دەستدرێژییە سەربازییەکانی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، ئەمە جگە لە ھەبوونی چەند بنکەیەکی سیخوڕی دەوڵەتی تورکیا کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ھەرێمی کوردستان و پارت و لایەنە سیاسییەکان و بە تایبەتیش پارتی کریکارانی کوردستان. 🔹 لەگەڵ ئەمانەشدا لە ماوەی سێ ساڵدا (2020 - 2022)، ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان گەیشتووە بە (3 هەزارو 561) هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی درۆنەوە، لە ساڵی (2020)ەوە بۆ کۆتایی (2022) هێرشەکان بە ڕێژەی (124%) زیادیان کردووە. 🔹 سەرباری تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر داخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، کە بەو هۆیەوە تەنها لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی (17%) گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە کەمی کردووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار. بەشی یەکەم؛ پەیوەندییە ئابوری بازرگانییەکانی تورکیا و هەرێم یەکەم؛ بایەخی نەوت و وزەی هەرێم بۆ تورکیا هه‌رێمی کوردستان له چه‌ندین روانگه‌وه پێگه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و تاقانه‌ی هه‌یه بۆ دۆخی ئێستای تورکیا. به‌بێ سامانی سروشتی کوردستان، تورکیا ناتوانێت له گه‌شەکردن به‌رده‌وامبێت، به‌بێ بازاڕی کۆنترۆڵکراوی کوردستان، ئابووری تورکیا له قه‌یراندا ده‌بێت. به‌بێ په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ هه‌رێمدا، کێشه‌ی بێ‌کاری له ناوچه کوردییەكان زیاتر ده‌بێت، په‌که‌که چه‌کداری زیاتر ده‌بێت، به‌بێ په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ هه‌رێمدا، تورکیا له نه‌وتی عێراق بێبه‌ش ده‌بێت و داهاتووی پڕ قه‌یرانتر ده‌بێت، کاتێک که ده‌ستی نه‌گاته کانه نەوت و غازه‌کانی هه‌رێم. که‌واته هه‌رێم بۆ تورکیا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یه، که تورکیا له هه‌موو روویه‌که‌وه به‌هێز ده‌کات. ئه‌گەرجاران مه‌ترسی تورکیا له‌وه‌بوو، که په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ هه‌رێمدا ره‌نگه ببێته هۆی دابه‌شبوونی تورکیا، ئه‌وا ئەمڕۆ ترسه‌که جودایه. ئه‌وه‌ی مایه‌ی ترسه، دەستەبەسەرداگرتنی نەوت پرۆسە نەوتییەکانی هەرێمە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە. بۆ ئەوەی لەم پەیوەندییە تێبگەین دەبێت ئاماژە بە چەند هۆارێک بدەین، لەوانە؛ 1. تورکیا خۆی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئەوتۆی وزه‌ی نیه، هه‌موو وزه‌ی پێویستی له ده‌ره‌وه ده‌هێنێت. 2. وزه یه‌كێکه له هه‌ره بواره گرنگه‌کانی سیاسه‌تی ئابووری، ناوخۆ، ده‌ره‌وه‌ی تورکیا. به‌بێ وزه تورکیا ناتوانێت ببێته خاوه‌ن ئابووری گه‌شاوه. 3. تورکیا له پێگه‌یه‌كی سه‌یردایه له‌م باره‌وه، له کاتێکدا زۆر نزیکه له سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و غازه‌وه، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا سه‌رباری نزیکیه‌كه‌ی هێنده سودمه‌ندنیه لێی. چونکە تورکیا زۆر نزیکه له سه‌رچاوه‌ی زیاتر له (70%)ی غازی دونیا، وه نزیکه‌ی (73%)ی نه‌وتی یه‌ده‌گ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای قه‌زوینن. ئه‌م هۆکارانه راسته‌وخۆ کاریگه‌ریان هه‌یه لەسەر داڕشتنی شێوازی په‌یوه‌ندی تورکیا به هه‌رێمه‌وه. تورکیا له رێگای په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه ده‌خوازێت جۆرێک له په‌یوه‌ندی بهێنێته ئاراوه، که به‌به‌راورد به په‌یوه‌ندییه‌کانی تر، زیاتر له قازانجی تورکیابێت، بۆ ئەوەی تورکیا وه‌ك کارتێکی فشار به‌کاریبهێنێت لەسەر ئه‌وان. ئەمە سەرەڕای گرنگی ووزه‌ی هه‌رێم بۆ تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ بڕی ووزه‌ی هه‌رێم و نزیکی ووزه‌ی هه‌رێم بۆی و ئاسانکاری فشارکردن لەسەر هه‌رێم، ئاماده‌بوونی مه‌رجه‌کانی تورکیا وه‌ک به‌رده‌وامی هه‌رزانی و ئاسانی فشاری سیاسی و، بوونی توانا بۆ دارشتنی، جۆرێک له په‌یوه‌ندی، که بڕی زۆری پاره‌ی ووزه بگەڕێته‌وه بۆ تورکیا. هەر بۆیە لە ماوەی ڕابردوودا لە چەندین ڕووەوە چنگی لە نەوت و وزەی هەرێم گیر کردبوو. بەجۆرێک؛ 1. بۆری نەوتی هەرێم لە خاکی تورکیادا تا ڕاوەستان هەناردەی نەوت لە (25/3/2023) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیکەی (450) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتی دەرەوە دەکرد، سەرجەم ئەو بڕەش لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوەیە کە بە خاکی تورکیادا تێپەڕدەبوو. بۆری نەوت لە سنوری هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2010)ەوە دەست بە دروستکردنی کراوە، کۆتایی ساڵی (2013) بۆ یەکەمجار لە ڕێگەیەوە نەوتی هەرێمی کوردستانی گواستەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی. درێژی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان (896) کیلۆ مەترە، لە سنوری هەرێمی کوردستان لە کێڵگەی خورمەڵەوە دەستپێدەکات و بەنێو بلۆکەکانزاییەکانی (هەولێر، بەردەڕەش، عەین سەفنی، جەبەل کەند، ئەلقوش، دهۆک و سلیڤانی)ی‌دا تێدەپەرێت و دەگات بە (فیشخابور)، (221) کیلۆ مەترە، بەم پێیەش (%24.6) بۆری نەوت لە سنوری هەرێمی کوردستاندایە، خاوەندارێتییەکەی بۆ هەردوو کۆمپانیای (کار و رۆسنەفتی ڕوسی) دەگەڕێتەوە. ئەو بەشەی لە سنوری تورکیایە، خاوەندارێتییەکەی بۆ کۆمپانیای وزەی تورکی دەگەڕێتەوە کۆمپامیای "بۆتاش" سەرپەرشتی دەکات. لە فیشخابوورەوە تا دەگات بە بەندەری جەیهانی تورکی (675) کیلۆ مەترەو (74.6%)ی درێژی بۆرییەکە پێکدەهێنێت. هەر بەپێی زانیارییەکان لەماوەی (18) مانگی (2020 - 2021) حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (476) ملیۆن دۆلاری تەنها بۆ کۆمپانیای وزەی تورکی خەرج کردووە لە بری خەرجی گواستنەوەی نەوت کە سنوری تورکیا تا بەندەری جەیهانی تورکی. راکێشانی بۆری نه‌وت لە کوردستانه‌وه بۆ تورکیا، به سه‌ربه‌خۆ له تورکیا، کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هەیە لەسەر دۆخی وزه، دۆخی ئابووری، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و تورکیا، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا‌و عێراق. 2. کۆمپانیا تورکییەکان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دوو گەورە کۆمپانیای بواری وزەی تورکی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، هەردوو کۆمپانیای ناوبراو لە سەرەتاکانی دەستکردن بە پرۆسەی نەوت و پێش نوسینەوەی دەستوری عێراق لە ساڵی (2005) لە هەرێمی کوردستان دەستیان بەکارکردن کردووە بە جۆرێک، لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ دا حکوومەتی هەرێم/ئیدارەی سلێمانی گرێبەستی نەوتی بۆ کارکردن لە بلۆکەکانی شاکەل و پوولخانە لەگەڵ کۆمپانیای پیت ئۆیڵ ئیمزا کرد، ئەمە لە کاتێکدا بوو پێش ئەو ڕێککەوتە ئیدارەی سلێمانی گرێبەستی پێشتری هەبوو لەگەڵ کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی و لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤دا هەمواری گرێبەستەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم/ ئیدارەی سلێمانی کردەوە. لە ئێستادا هەردوو کۆمپانیاکە لە چەند کێگەیەکی کانزایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی هەرێم گرێبەست و پشکیان هەیە، بە جۆرێک؛ ا. کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی، گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە لە کێڵگەکانی؛ - بلۆكی تاوكێ: لە پارێزگای دهۆک، کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی پشکی (25%)ی لە کێڵگەی ناوبراو هەیە. - بلۆكی بیر به‌هر: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (40%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی. - بلۆكی دهۆك: پشكه‌كانی (40%) دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی). - بلۆكی بنه باوێ: لە پارێزگای هەولێر، پشكی (44%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی. - بلۆكی ته‌ق ته‌ق )كێوه چه‌رمه‌ڵه(:پشكی (44%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی. - بلۆكی میران: لەپارێزگای سلێمانی، پشكی (75%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی. - بلۆكی چیا سورخ: لە ناوچەی گەرمیان، پشكی (60%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی. ب. کۆمپانیای پیت ئۆیڵ، گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە لە کێڵگەکانی؛ - بلۆكی په‌ڵكانه: لە ناوچەی گەرمیان، پشكی (20%)ی دراوه‌ته (پیت ئۆیڵ)ی توركی. - بلۆكی چیا سورخ: جگە لەوەی کۆمپانیای (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی لەم بلۆکەدا پشکی هەیە بەهەمان شێوە، پشكی (20%)ی دراوه‌ته (پیت ئۆیڵ)ی توركی. (بڕوانە چارتی ژمارە (1)) چارتی ژمارە (1) 3. پارەی نەوت و هالک بانک تا پار ساڵ و بەردەوامی هەناردەی نەوتی هەرێم پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی کوردستان دەخرایە سەر هەژمارەی تایبەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکەکانی تورکیا. دووەم؛ هەناردەی کاڵا وشمەکی تورکی بۆ عێراق تورکیا سێیەم هاوبەشی بازرگانی عێراقە لە دوای چین و شانشینی ئیماراتی، ئەم ریزبەندییەش بەندە بە قەبارەی هەناردەکردنی شمەک و کەل و پەلی ئەو وڵاتانە بۆ عێراق و شمەکی هاوردەکراوی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە. تورکیا لەگەڵ ئەوەی و هاوبەشێکی گەورەی بازرگانییە لەگەڵ عێراقدا، بەڵام تاکە ڕێگەی وشکانیانیان دەروازەی (ئیبراهیم خەلیل)ە لە هەرێمی کوردستان و دەکەوێتە سنوری پارێزگای دهۆکەوەو بەشی زۆری ئەو کەل و پەلانەی هەناردەی عێراقی دەکات بە دەروازەی ناوبراودا تێپەڕ دەبێت. لێرەدا ئاماژە بە قەبارەو بەهای هەناردەی ئەو وڵاتە بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2023) و بەروارد بە ساڵی (2022) دەدەین. پاڵپشت بە داتاکانی دامەزراوەی ئایندەیی عێراق (مٶسسە عراق المستقبل -Iraq Future Foundation) هەناردەی شمەکی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2023) لەسەر بنەمای وەرزی بەڕێژەی 17% و لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەی 32% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. بەمەش بەهای هەناردەی شمەکی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی (2023)دا گەیشتووەتە نزیکەی (2.2 ملیار) دۆلاری ئەمریکی، دوای ئەوەی لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022)دا قەبارەی هەناردەی ئەو وڵاتە بۆ عێراق نزیکەی (2.7 ملیار) دۆلاری ئەمریکی و لە دواین چارەکی ساڵی (2022)دا (3.3 ملیار) دۆلاری ئەمریکی بووە. پێداویستییە خۆراکییەکان گەورەترین ڕێژەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق پێکدەهێنێت کە دەگاتە ڕێژەی (30%)ی نێو کۆی هەناردەی ئەو شمەک و کەل و پەلانەی هەناردەی عێراقی دەکات، بەڵام لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەی (22%) لەسەر بنەمای وەرز بەڕێژەی (27%) کەمیکردووە. تایبەت بە هەناردەکردنی کەرەستەی دروستکراوی جۆراوجۆری تورکیا کە بریتین لە زێڕ و جلوبەرگ و مۆبیلیات، کە (23%)ی کۆی هەناردەکردن پێکدەهێنن، لەسەر بنەمانی ساڵانە (26%) و لە چارەکی یەکەمی (2023)دا (43%) کەمیکردووە. هەناردەی تورکیا بۆ بەرهەمە سەرەتاییەکانی وەک کاغەز و ئاسن و کانزا جۆراوجۆرەکان کە بە ڕێژەی (22%)ی کۆی هەناردەکردن پێکدەهێنن، بەشێوەی ساڵانە بە ڕێژەی (13%) و لەسەر بنەمای چارەکە ساڵ بە ڕێژەی (32%) کەمیکردووە. لەدوای کەرەستەو پێداویستییەکانی گواستنەوە، خواردنەوە کحولییەکان و جگەرە، کە 1.7%ی کۆی هەناردەکردنیان پێکهێناوە، لەو بەرهەمە تورکیانەن لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەیەکی کەم گەشەیان کردووە و گەیشتووە بە سەر و ڕێژەی (5%)، بەڵام لەسەر بنەمای چارەکە ساڵ بە ڕێژەی (14%) گەشەکەیان دابەزیوە. تایبەت بە وردەکاری ڕێژەی گەشەی شمەک و کەل و پەلی هەناردەکراوی تورکیا بۆ عێراق بڕوانە (چارتی ژمارە (2)) چارتی ژمارە (2) هۆکاری دابەزینی ئاستی هەنادەی تورکیا بۆ عێراق بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، ئەوانیش؛ 1. ئاستی دابەزینی هەناردەی کەل و پەلی تورکی پەیوەندیداربووە بەو مەلەرزەیەی کە لە سەرەتاکانی مانگی شوباتی ساڵی (2023) تورکیای گرتەوە، کە بووە هۆی ڕاگرتنی زۆرێک لە پڕۆژەکانی ئەو وڵاتە. 2. سەختی گواستنەوەی نەختینەی دارایی لە ئەنجامی ڕێکارەکان لە ڕێکخستنی گواستنەوەی دارایی لە تورکیا‌و ئاستی بەرزی هەڵاوسان و دابەزینی بەهای لیرەی تورکی، کە بەشداربووە لە دابەزینی بەهای کاڵا هەناردەکراوەکانی ئەو وڵاتە بۆ عێراق. بەشی دووەم؛ دەستتێوەردانە سەربازییەکانی تورکیا لە نێو خاکی هەرێمدا یەکەم؛ بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەرێمی کوردستان بنکە و بارەگا سەربازیەکانی تورکیا لەزیادبوون و پەرەسەندان، گەورەترین بارەگای نهێنی میتی تورکی لەعێراق لەباشووری کوردستانە، حکومەت و پارت و دەسەڵاتدارانی هەرێم نەک داخستنی ئەو بنکە سەربازیانە بووە بە بابەت لایان، بەڵکو تورکیا بووە بە خاوەن ماڵ‌و بەئاشکرا هەژموونی تورکیا بەسەر سیاسەتی حیزبی‌و حکومی هەرێمی کوردستانەوە دیارە. تورکیا لە سەرەتای دروستبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستاندا چەندین جار دەستی هەبووە لە نانەوەی ئاژاوەو تەنانەت بەشداری کردن لە شەڕی ناوخۆ جا لە نێوان پارتی و یەکێتی بێت یان ئەوان لەگەڵ پەکەکە، ئێستاش سیاسەتی تورکیان بەرامبەر کورد بە گشتی و هەمان سیاسەتی جارانە و (هەوڵەکانی داخستن و گرتنی کادرانی پارتەکانی باکور لە تورکیا، هەوڵدان بۆ شکستهێنان بە ئەزمونی ڕۆژئاوا، هەڵوێستە توندەکانی بەرامبەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی باشوری کوردستان) دەرخەری ئەو ڕاستییەن، کە تورک بە هەمان سیاسەتی ڕابردووی خۆی بەرامبەر کورد بەردەوامە. بەر (4)ساڵ سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا نەخشەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەر) بڵاو کردبوویەوە بەڵام لە رۆژی ٦/٧/٢٠٢٠ نەخشەکەی سڕییەو بڕوانە نەخشەی ژمارە (١)، بە پێی نەخشەکە خاڵە سەربازییەکانی تورکیا لە سنووری سۆرانەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە تاوەکو سنووری زاخۆ لە باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت، هاوکات سێ خاڵی سەربازیشی لە نزیک هەولێر و باشیک و دهۆک دەستنیشان کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کردنەوەی ئەو بنکە سەربازییانە لەدەرەوەی ڕەزامەندی حکومەتی عێراقدایە و بەشێک لەو بنکانە مێژووی بونیادنیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی ناوخۆی نێوان یەکێتی و پارتی لە ساڵی (١٩٩٤) بەدواوە بۆ بەلاداخستنی شەڕی ناوخۆ هاتنە سنورەکەو هەرگیز نەگەڕانەوە. بەپێی زانیارییەکان دەوڵەتی تورکیا زیاتر (٣٠) بنکە و بارەگای سەربازی و هەوڵگری لە عێراقدا هەیە بۆ بەڕیوەبردن و ئەنجامدانی بەشێکی زۆر لە هێرش و دەستدرێژییە سەربازییەکانی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، زۆرینەی بنکە و بارەگاکانی تورکیا بەقوڵایی زیاتر لە ٣٥ کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان جێگیرکراون. بەشێکیان نزیکتریش لە ناوەندی ئاوایی و شارەکانی وەک دهۆک و زاخۆ و سۆراندا جێگیرکراون. ١٤ لەو بنکە سەربازییانە دەکەونە سنوری پارێزگای دهۆکەوە. بەتەنیا لە سنوری ناحیەی باتیفا و قەزای زاخۆ٣ بنکەی سەربازی دەوڵەتی تورکیا هەیە هەندێک زانیاری رۆژنامەوانی باسی ژمارەیەکی زیاتر لەوەش دەکەن، بەتایبەت لەدوای ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان شاری عەفرین چەند بنکەیەکی سەربازی دیکەی بونیادنا، سەرجەم ئەو بنکە سەربازییانەی تورکیاش دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە، لە هەرێمی کوردستانیش لە سنوری ناوچەی زەرددان، ئەو بنەکە سەربازییانەش کە تا ئێستا ئاشکران بریتین لە؛ 1. بنکەی سەربازی باتوفە 2. بنکەی سەربازی کانی ماسی (گرێ باروخی). 3. بنکەی سەربازی و لۆجیستی لە بامەرنێ ھەروەھا ھەبوونی فڕۆکەخانەیەکی سەربازی. 4. بنکەی سەربازی سنکێ. 5. بنکەی سەربازی بێکۆفا (گریێ پی). 6. بنکەی سەربازی لە دۆڵی زاخۆ. 7. بنکەی سەربازی سیری. 8. بنکەی سەربازی شیلادزێ. 9. بنکەی سەربازی کویکێ. 10. بنکەی سەربازی قومریی بەرواری. 11. بنکەی سەربازی کوخێ سپی. 12. بنکەی سەربازی دریێ دواتیا. 13. بنکەی سەربازی سەرزیرێ. 14. بنکەی سەربازی شیرتی 15. دوو بنکەی سەربازی لە زیلخام 16. بنکەی سەربازی بیلیچیان ئەمە جگە لە ھەبوونی چەند بنکەیەکی سیخوڕی دەوڵەتی تورکیا کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ھەرێمی کوردستان و پارت و لایەنە سیاسییەکان و بە تایبەتیش پارتی کریکارانی کوردستان. وەکو؛ 1. پێگەی پاراستن و زانیاریی تورکیا لە ئامێدی، پارێزگای دھۆک 2. پێگەی پاراستن و زانیاریی تورکیا لە ناوچەی باتۆفە، زاخۆ، پارێزگای دھۆک 3. پێگەی پاراستن و زانیاریی تورکیا لە ناوی شاری دھۆک نەخشەی ژمارە (١) بنکەو پێگە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دووەم؛ هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان وەک لە نەخشەو چارتی ژمارە (3)دا رونکراوەتەوە، لە ماوەی سێ ساڵدا (2020 - 2022)، ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان گەیشتووە بە (3 هەزارو 561) هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی درۆنەوە، لە ساڵی (2020)ەوە بۆ کۆتایی (2022) هێرشەکان بە ڕێژەی (124%) زیادیان کردووە، جۆرێک؛ - لە ساڵی (2020)دا (755) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. - لە ساڵی (2021)دا (هەزار و 115) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. واتە بەراورد بە ساڵێک پێشتر (360) هێرش بە ڕێژەی (48%) زیادیان کردووە. - لە ساڵی (2022)دا (هەزار و 691) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. واتە بەراورد بە ساڵی (2021) (576) هێرش بە ڕێژەی (52%) و بەراورد بە ساڵی (2020) (936) هێرش بە ڕێژەی (124%) هێرشەکان زیادیان کردووە. نەخشەو چارتی ژمارە (3) هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کورستان (2020 - 2022) بەشی سێیەم؛ گەمارۆ بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی 2023 لە دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیاوە، ئیمێڵێک ئاراستەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێت، بە بیانووی "پرسێکی ئەمنی"یەوە، گەشتەکانی نێوان تورکیا‌و فرۆکەخانەی سلێمانی رادەگیرێن، وەک ئەوەی لە ئیمێڵەکەدا هاتووە، تەنها گەشتەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی نییە، بەڵکو ئاسمانی تورکیا بەڕووی هەموو ئەو گەشتانەشدا دادەخرێت کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بە ئاسمانی تورکیادا دەفڕن بۆ ئەورپاو وڵاتانی تر، یان لە ئەوروپاوە گەشت دەکەن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و لە تورکیادا ترانزێتیان هەیە. بەو هۆیەوە سەرجەم ئەو گەشتانەشی پلان وابوو لە مانگی نیساندا ئەنجام بدرێن هەڵوەشێندرانەوە. لە سەرەتادا وا بڕیار بوو راگرتنی گەشتەکان تاوەکو (3ی تەمموزی 2023) بخایەنێت، رۆژی (18ی حوزەیرانی 2023) )هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی( رایگەیاند، ئەگەر هیچ بارودۆخێکی نەخوازراو نەیەتە پێشەوە مانگی تەمموز، کێشەی داخستنی ئاسمانی تورکیا بە رووی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر دەبێت. بەڵام تا ئێستا پرسەکە چارەسەر نەبووە لەم ڕاپۆرتەدا پاڵپشت بە چاودێری کردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە هەردوو چارەکی یەکەمی ساڵی (2023 و 2024)، تیشک دەخەینە سەر ژمارەی ئەو گەشتانەی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دراون، پاشان بەراوردی دەکەین بە ژمارەی ئەو گەشتانەی کە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ئەنجام دراون، پاشان قەبارەی دابەزینی ژمارەی گەشتەکان روندەکەینەوە. پاڵپشت بە چاودێریکردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (1/1/2024– 31/3/2024)، (6) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، فلای دوبەی، ماهان ئێر و فلای بەغداد) گەشتەکانیان ئەنجامداوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (972) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (487) گەشتی (هاتن) و (458) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. ئەمە لە کاتێکدایە پاڵپشت بە خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (1/1/2023 – 31/3/2023)، (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، تورکش ئێرلاین، فلای دوبەی، ماهان ئێر، فلای بەغداد و کۆندۆر ئێر) گەشتەکانیان ئەنجامداوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (هەزار و 170) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. کەواتە؛ بەپێی ئەو داتایانەی رونمان کردەوە، لە چارەکی یەکەمی (2024)، (487) گەشتی هاتن و (485) گەشتی رۆشتن لە لەلایەن (6) کۆمپانیای فرۆکەوانییەوە ئەنجامدراوە. ئەمە لە کاتێکدایە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن) لە لایەن (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانییەوە ئەنجام دراوە. بەو مانایەی لە کاتی گەمارۆکانی تورکیا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (198) و بە رێژەی (17%) گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کەمی کردووە، کە (101) گەشتی (هاتن) و (97) گەشتی (رۆشتن) بووە. بۆ وردەکاری بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و لە (1/1/2024 – 31/3/2024) بەراورد بە (1/1/2023 – 31/3/2023) بڕوانە چارتی (4). چارتی (4) بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە ڕاپۆرتەکانی دامەزراوەی میدیایی درەو؛ • چنگی تورکیا لە نێو پرۆسەی نەوتی هەرێمی كوردستاندا، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://shorturl.at/KOY26 • هەناردەی تورکیا بۆ عێراق، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://shorturl.at/uJS14 • توركیا دەیەوێت شەڕی پەكەكە بە كورد بكات، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://shorturl.at/cmrzV • تورکیا لە ساڵی (2018)ەوە زیاتر لە (6 هەزار) هێرشی ئەنجامداوە، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://shorturl.at/dosV4 • بەهۆی گەمارۆکانی تورکیاوە گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی بە رێژەی (17%) دابەزیوە، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://tinyurl.com/yvcabw69 • تورکیا کۆنتۆڵی (3.5%)ی هەرێمی کوردستانی کردووە، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://tinyurl.com/2n4rjs6d
راپۆرتی: درەو 🔻 پاڵپشت بە چاودێری کردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024)؛ 🔹 (6) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، فلای دوبەی، ماهان ئێر و فلای بەغداد) گەشتەکانیان ئەنجامداوە. 🔹 ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (972) گەشتیان تۆمار کردووە، بە جۆرێک (487) گەشتی (هاتن) و (485) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. 🔻 بەڵام لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2023)؛ 🔹 (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، تورکش ئێرلاین، فلای دوبەی، ماهان ئێر، فلای بەغداد و کۆندۆر ئێر) گەشتەکانیان ئەنجامداوە. 🔹 ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (هەزار و 170) گەشتیان تۆمار کردووە، بە جۆرێک (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. 🔻 کەواتە بەهۆی گەمارۆکانی تورکیا تەنها لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (198) و بە رێژەی (17%) گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی کەمی کردووە، کە (101) گەشتی (هاتن) و (97) گەشتی (رۆشتن) بووە. سەرەتا لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی 2023 لە دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیاوە، ئیمێڵێک ئاراستەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێت، بە بیانووی "پرسێکی ئەمنی"یەوە، گەشتەکانی نێوان تورکیا‌و فرۆکەخانەی سلێمانی رادەگیرێن، وەک ئەوەی لە ئیمێڵەکەدا هاتووە، تەنها گەشتەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی نییە، بەڵکو ئاسمانی تورکیا بەڕووی هەموو ئەو گەشتانەشدا دادەخرێت کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بە ئاسمانی تورکیادا دەفڕن بۆ ئەورپاو وڵاتانی تر، یان لە ئەوروپاوە گەشت دەکەن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و لە تورکیادا ترانزێتیان هەیە. بەو هۆیەوە سەرجەم ئەو گەشتانەشی پلان وابوو لە مانگی نیساندا ئەنجام بدرێن هەڵوەشێندرانەوە. زیاتر لەوەش لە ئیمێڵەکەی دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیا ئاماژە دراوە بەوەی، ئەو گەشتانەی کت‌وپڕ و پزیشکین پێویستیان بە مۆڵەتی فەرمی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا دەبێت. لە سەرەتادا وا بڕیار بوو راگرتنی گەشتەکان تاوەکو (3ی تەمموزی 2023) بخایەنێت، رۆژی (18ی حوزەیرانی 2023) )هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی( رایگەیاند، ئەگەر هیچ بارودۆخێکی نەخوازراو نەیەتە پێشەوە مانگی تەمموز، کێشەی داخستنی ئاسمانی تورکیا بە رووی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر دەبێت. بەڵام دواتر )هەندرێن موفتی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی( ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بە فەرمی ئاگادار کراونەتەوە کە تا سەرەتای ساڵی 2024 راگرتنی گەشتەکانی نێوان تورکیا و فرۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا بەردەوام دەبێت. رۆژی (29ی ئەیلولی 2023) )سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم( لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە میانی سەردانەکەی ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستان، داوایان لێکردووە گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێبکاتەوە، بەڵام ئەو وڵاتە ھۆکاری خۆی ھەیە بۆ راگرتنی گەشتەکان تا ئێستا داخستی ئاسمانی تورکیان بەڕووی گەشتەکانی هەرێمی کوردستاندا داخراوە. لەم ڕاپۆرتەدا پاڵپشت بە چاودێری کردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە هەردوو چارەکی یەکەمی ساڵی (2023 و 2024)، تیشک دەخەینە سەر ژمارەی ئەو گەشتانەی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دراون، پاشان بەراوردی دەکەین بە ژمارەی ئەو گەشتانەی کە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ئەنجام دراون، پاشان قەبارەی دابەزینی ژمارەی گەشتەکان روندەکەینەوە. یەکەم؛ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024) پاڵپشت بە چاودێریکردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (1/1/2024– 31/3/2024)، (6) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، فلای دوبەی، ماهان ئێر و فلای بەغداد) گەشتەکانیان ئەنجامداوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (972) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (487) گەشتی (هاتن) و (458) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. بە جۆرێک؛ - کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەلەکی ئوردنی (52) گەشتی هاتن و (53) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراق ئێروەیس (278) گەشتی هاتن و (276) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەر ئێروەیس (85) گەشتی هاتن و (84) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای دوبەی (39) گەشتی هاتن و (39) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ئێر (25) گەشتی هاتن و (25) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای بەغداد (8) گەشتی هاتن و (8) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - هەریەک لە کۆمپانیا فرۆکەوانییەکانی (تورکش ئێرلاینس، کۆنۆدۆر ئێر، فلای ئەربیل) هیچ گەشتێکیان تۆمار نەکردووە، بەهۆی گەمارۆکانی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی. بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و لە (1/1/2024 – 31/3/2024) بڕوانە خشتەکانی (1 و 2). خشتەکانی ژمارە (1 و 2) دووەم؛ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024) پاڵپشت بە چاودێریکردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (1/1/2023 – 31/3/2023)، (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، تورکش ئێرلاین، فلای دوبەی، ماهان ئێر، فلای بەغداد و کۆندۆر ئێر) گەشتەکانیان ئەنجامداوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (هەزار و 170) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. بە جۆرێک؛ - کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەلەکی ئوردنی (41) گەشتی هاتن و (41) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراق ئێروەیس (261) گەشتی هاتن و (261) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەر ئێروەیس (57) گەشتی هاتن و (57) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکش ئێرلاینس (81) گەشتی هاتن و (77) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای دوبەی (40) گەشتی هاتن و (38) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ئێر (39) گەشتی هاتن و (38) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای بەغداد (54) گەشتی هاتن و (55) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی کۆنۆدۆر ئێر (15) گەشتی هاتن و (15) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و لە چارەکی یەکەمی (2023) بڕوانە خشتەکانی (3 و 4). خشتەکانی ژمارە (3 و 4) سێیەم؛ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024) بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەپێی ئەو داتایانەی لە بەشەکانی (یەکەم و دووەم) رونمان کردەوە، لە چارەکی یەکەمی (2024)، (487) گەشتی هاتن و (485) گەشتی رۆشتن لە لەلایەن (6) کۆمپانیای فرۆکەوانییەوە ئەنجامدراوە. ئەمە لە کاتێکدایە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن) لە لایەن (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانییەوە ئەنجام دراوە. بەو مانایەی لە کاتی گەمارۆکانی تورکیا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (198) و بە رێژەی (17%) گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کەمی کردووە، کە (101) گەشتی (هاتن) و (97) گەشتی (رۆشتن) بووە. بۆ وردەکاری بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و لە (1/1/2024 – 31/3/2024) بەراورد بە (1/1/2023 – 31/3/2023) بڕوانە (خشتە (5) و چارتەکانی (1 و 2 و 3).
درەو: ئەو پارچە زەویەی بەكرەجۆ ئەحمەد حەسەن بەكر (52) ساڵ لەمەوبەر لەسەر پەروەردەی تاپۆكرد مانگی رابردوو لەسەر كۆمپانیای بەڕێز تاپۆكرا، رووبەری (182) دۆنم زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ لەسەر كۆمپانیای بەڕێز تاپۆكراوە بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون، بەرپرسانی پەرەروەردە نیگەرانن و لە دەستەی نەزاهە سكاڵایان تۆماركردووە، پێشتر بەڕێوەبەری گشتی پەرەروەردەی سلێمانی وتی ئەگەر بدرێتە كۆمپانیای ئەهلی بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون دەستلەكاردەكێشێتەوە. بەپێی (سورەت قەیدی) زەویەكە كە دەست (درەو) كەوتووە رۆژی 25ی ئازاری 2024 ، (182) دۆنم زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ لە ناحیەی بەكرەجۆی شاری سلێمانی تاپۆكراوە لەسەر كۆمپانیای بەڕێز بۆ مەبەستی پرۆژەی نیشتەجێبوون. ئەو پارچە زەویە بە پێی بڕیاری (796)ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش لە 18/7/1970 بە واژۆی ئەحمەد حەسەن بەكر تەرخانكراوە بۆ وەزارەتی پەروەردە. نیسانی رابردوو دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەبەرهێنەرێك دەیەوێت 182 دۆنم زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ بكاتە شوێنی نیشتەجێبوون بەڵام ئەوان رەتیانكردووەتەوە، وتی دڵنیام ئەو وەبەرهێنەرە پشت وپەنای هەیە. بە وتەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی زەوییەكە وەك خۆی ماوە و دەیكەنە كۆمەڵگەیەكی پیشەیی تا خزمەتی خوێندكاران بكات، هەروەها دیزاینی پرۆژەكەش تەواو بووە بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە تا ئێستا نەتوانراوە بكرێتە بینا. دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەوكات رایگەیاند ئەگەر ئەو زەویەی پەرورەدە بدرێتە وەبەرهێنەرو كۆمپانیای ئەهلی و پرۆژەی ئەهلی تیادرووست بكرێت، دەستلەكار دەكێشێتەوە، سەرچاوەیەك لە پەروەردەی سلێمانی بە (درەو)ی راگەیاند بەرێوەبەری پەرەوەردە لە دەستەی نەزاهە سكاڵای تۆماركردووە، ئەگەر دادوەر لەبەرژەوەندی پەروەردە ئەو كەیسە یەكلا نەكاتەوە ئەوا دەستلەكار دەكێشێتەوە. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند چەند جارێك فەرەیدوون عەبدولقادر ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسی یەكێتی و یاسین مەحمود بەریوەبەری كۆمپانیا بەرێز هاتوونەتە وەزارەتی پەروەردە بۆ وەرگرتنی ئەو پارچە زەویە. بە پێی ئەو نوسراوانەی دەست (درەو) كەوتووە بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی دەڵێت ئەو پارچە زەویە موڵكی وەزارەتی پەروەردەیەو ئەوان وەك خاوەن موڵك رەفتار دەكەن پێیەوە. بەڵام نوسراوێكی دەستەی وەبەرهێنان بە واژۆی د. محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان دان بەوەدا دەنێت كە ئەو پارچە زەویە دراوە بە كۆمپانیای بەڕێزو پێویستە سەرجەم پێكهاتەكانی وەزارەتی پەروەردە درووست بكات. بە پێی (سورەت قەید)ی ئەو زەوییە كە لەبەردەستی (درەو)دایە ئەو موڵكە تاپۆكراوە لەسەر كۆمپانیای بەرێز بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئاسوودە.
عەلی مەحمود محەمەد ئەنفال مەرگی خێرا‌و لەسەرخۆی بە ئازاری گەلێك بوو، مەرگێك پرۆسەی روحكێشانەكەی 197 ڕۆژی خایاند، ڕژێم شەوی دەدایە دەم ڕۆژەوە بۆ قەسابیكردنی لادێنشینەكان كوردستان و سوتاندنی خاك و وێرانكردنی ئاوەدانی و وشككردنی سەوزایی و كانییەكانی و نەهێشتنی مرۆڤێك بەناوی كوردەوە، لە سەرەتا لە دەرەوەی شارەكان جاڕی كۆمەڵكوژی دا، دوایی ناو شارەكانیشی گرتەوە، سوپای عێراق لە سەربازو جاش بە خەفیفەو مەفرەزە تایبەتییەكانەوە وەك حەزییایەك لە هەرچوار لاوە پەلاماری تەواوی لادێكانی كوردستانیان دا، ئەوەی ڕزگاری نەبوو لەو ڕۆژەوە ببڕای ببڕ نەیانمان بینییەوە. هەموو ڕۆژەكانی ئەو ئۆپەراسیۆنی مەرگە، مەرگەساتێكی پڕ لە وەیل بوو، ڕۆژگارەكانی دواشی ژیانی ناو مەرگەساتەكانی تۆپزاواو نوگرەسەلمان، چاڵ و پەناگای گولەبارانكردنی بە كۆمەڵی ئەنفالكراوان هەموو مێژووییەكی دانەبڕاون لە یەكتر، بە ئەڵقەیەكی هەتا هەتایی پێكەوە گرێدراون، مێژووییەك بوو پڕ لە یاده‌وەری مەرگ و تاوان، جێی خۆیەتی یادی هەموو ئەو تاوان و كارەسات و قوربانیانە بكرێتەوە كە لەماوەی ئەو حەوت مانگەدا ئەنجامدران بە ناوی ئەنفال. ئەوەی لە ناویدا نەژیا بێت، ئەوەی بە چاوی خۆی وێنە ترسناكەكانی تاوان و كارەساتە جەرگبڕەكانی نەبینیبێت، ئەوەی ئێش و ئازارەكانی بە جەستەو روح نەچەشتبێت، ئەوەی ڕۆژی نەدابێتە دەم شەوەوە بۆ بینینەوەی خۆشەویستەكانی، گەڕان بە دوای پارچە جگەرەكانی، ئەوەی بەپێی خۆی ڕزگار نەبووبێت و لەو جەهەنەمە نەگەڕابێتەوە، ناتوانێت وێنای چیرۆكەكانی ئەو مەرگەساتە بكێشێت، ئەمە لە خەونی شاعیرانە زۆر دوورترە، ئەمە ئەو جیهانەیە لە وێنای جەهەنەمی ئاینەكان و دۆزەخی عاشقان گەورەترە، ئەمە جیهانێكی تایبەتە كورد ناوی ناوە ئەنفال و مرۆڤایەتیش ناوی ناوە جینۆساید. خۆ ناشتوانرێت هەموو ڕۆژەكانی ئەنفال، بكرێت بە شین و شەیپوری یاده‌وەرییەكانی قوربانیان، چونكە فەزایەك بۆ ژیان، كاتێك بۆ بیركردنەوەو هەنگاونان بۆ ئایندە، چركەساتێك بۆ بۆ ژیانی دواڕۆژ نامێنێتەوە . لە بیركردنەوەی یاده‌وەرییەكانیش مانای لە بیركردنی تاوان، لە یادكردنی خیانەت، لەبیركردنی مێژووی تاڵ و شكستەكانی ڕابردوو دێت، گەلێكیش ڕابردووی غەدرو كارەساتەكانی لە بیر بكات، مانای ڕازییە بە كوشت و بڕەكانی داهاتووش، مانای ملكەچ دەكات بۆ زەلالەت و قەسابییەكان كەوا چاوەڕوانین، لەبیركردنی یاده‌وەرییەكان یانی دەست ئاواڵە كردنی داهاتووە بۆ دوبارەبوونەوەی كارەساتە ترسناكەكان. بۆ ئەوەی لە داهاتوو مەرگەسات و قەسابیكردنەكانی رابردووی خۆمان لە یاد نەچێت، بۆ ئەوەی ئێسكەكانمان لە بیابان و ناو حەوزی تێزابەكان دەركەینەوەو تف لە حەجاج و حەجاجییەكان بكەین، پێویستمان بەوە هەیە لە ڕێگەی یادكردنەوەی ئەنفالەوە خۆمان وەك گەلێكی بەردەوام لە پرسەو خەباتكەر بۆ دواڕۆژێكی ڕۆشن دانێین، گەلێك ئامادەیی ئەوەی هەیە ڕابردووەكان خۆی وەك ئەوەی هەبووە بخوێنێتەوە بۆ هەنگاوەكانی داهاتوو، ئێمە چاومان لە داهاتووە، بۆیە ڕابردوو دەخوێنیینەوە بۆ ئەوەی داهاتوییەكی ڕون و گەش دابین بكەین و هەڵەكان دووبارە نەكەینەوە، هەرچەندە بوونی تاوانبارانی كورد لە ناومان بەردەوام ئازاری دەروونیمان زیاد دەكات و یادكردنەوەكانمان تاڵە كەن، بەردەوام ئازارمان دەدەن. بۆ بەرواری 14-4 شێخ وەسانان و بادینان و سەردەشت یەكەم شار‌و ناوچە بوون، بەر لێدانی چەكی كیمیاوی كەوتن لە كوردستان، بەڵام هەڵەبجە كرا بە ڕۆژی شەرمەزاركردنی چەكی كیمیاوی لە كوردستان و چووە لیستی گینزەوە وەك خاوەن زۆرترین قوربانی چەكی كیمیاوی لە جیهان، چونكە قەبارەی زیانەكانی گەورەتر بوو لە هەمووان و تاوانەكە ناسراوتر تربوو لەوانی پێشوترو دواتر كە هاتن. بەرز راگرتنی یادكە، هەموو تاوانێك پێویستە ڕۆژێك هەبێت بۆ یادكردنەوەی، بوونی ڕۆژێكی وا گرنگە بۆ ناوەندیدان بە یادەكە لەلایەن نەتەوەوە بۆ لەبیر نەكردنەوەو سزادانی بكەرانی، هەروەها گرنگیشە بۆ بەردەوام هێشتنەوەی لە زەینی نەوەكانی داهاتوو و باشتركردنی باری ژیانی ئەوانەی پەیوەستن بەو تاوانەوە، ئەمە لە پاڵ ئەوەی بەرز راگرتنی یاده‌وەری بەشێكە لە قەرەبوو كردنەوەی مەعنەوی قوربانیان. كام رۆژ بۆ ئەنفال؟ ئەنفالیش بەهەمان شێوە دەبێت ڕۆژێك تیایدا دیاری بكرێت بۆ یادكردنەوەی ئەو تاوانە 197 رۆژییەی كە لە جەرگەیدا نزیك بە 10%ی گەلەكەمانی تێدا كوشت و بڕ كرا، نە یەكەم ڕۆژی و نە دوا ڕۆژی ئەو تاوانە لەرووی مرۆییەوە ئەو زیانە گەورەیەی نەبووە تا دیاری بكرێن بە ناوەندی ڕۆژی یاده‌وەری، گەورەترین قەبارەی تاوانەكە لەپرۆسەكە ئەنفالی سێی گەرمیانە (دیاریكردنی ئەو ژمارانەی ڕژێم بۆ شەش پرۆسەی ئەنفالی 2 و 3 و 4 و 5 و 6 و 7ی ئەنفالەكانی دیاریكردووە بە كارێكی باش نازانم، بەڵكە ئەنفالەكان پێویستە بەناوی ناوچەكانیانەوە ناو زەد بكرێن لە داهاتوودا، هەرچەندە لەوەشدا گرفتێك هەیە چونكە ئەو پرۆسانە هەموو ناوچەیەك زیاتریان گرتۆتەوە). ئەنفالی گەرمیان كە لە ڕۆژی ڕەشی 7 نیسان یادی دامەزراندنی پارتی بەعس دەستی پێكردو لە 20-4 كۆتایی پێهات، وەك بەعس ئاسا دڕندانەترین قۆناغی ئەنفالەكان بوو، هەرچەندە لەم شاڵاوەیان چەكی كیمیاوی بەكار نەهات جگە لە گوندی تازە شار وەك شیمانە دەكرێت، بە پێچەوانەی ئەنفالەكانی دیكە، كە سەرجەمیان بە لێدانی چەكی كیمیاوی دەستیان پێكرد، وەلێ پێدەشتەكانی گەرمیان ئەو جوگرافیایە نەبوو بۆ بەرەو ڕوبونەوەی سوپای بەعس، بۆیە زیانەكان گەورە بوون، ئەمە لە پاڵ لە خشتەبردنی خەڵك لەلایەن جاشەكانەوە بە بوونی لێبوردنی گشتی، هەندێك جار مەلای مزگەوتەكانیش كەوتوونەتە ئەو تەڵەیەوە، لەگوندی تازە شار پێشمەرگەكانی ((یەكێتی نیشتمانی كوردستان، حیزبی شیوعی عێراقی)) قوربانی گەورەیان دا، بەڵام نەتوانرا پێش بە هێرشەكان بگیرێت، قەبارەی سوپای هێرشبەر گەورەتر بوو لە توانای بەرەنگاربوونەوەی پێشمەرگەو جەماوەر، كە پێشر لە دوو پرۆسەی ئەنفالدا تێسرەواندنی كاریگەریان بەر كەوتبوو و تواناكانیانیان لاواز كردبوو، زیانی گەورەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال لەپرۆسەی ئەنفالی گەرمیان و لە ڕۆژەكانی 13-14-15—4-1988دا بوو، بەتایبەتیش ڕۆژی 14-4، زیانەكانی ئەو ڕۆژانەی تاوانەكە گەورەترین و زۆرترین زیان بوون كە بە سێیەك بۆ نیوەی كۆی قوربانییەكانی هەموو تاوانی ئەنفال مەزەندە دەكرێت، شەوی 13 لەسەر 14ی 4 بازنەی ئابلوقەدانی خەڵك تەسككرایەوە، كە رۆژی دواتر لە گوندی ملەسورە زۆربەی خەڵكەكە لەلایەن جاشەكانەوە تەسلیمكرانەوە، لەو رۆژانە لە قادركەرەم و سەنگاو لەیلانیش زیانەكان زۆر بوون، لە ڕۆژی 14ی نیساندا لەهەردوو گوندی ملەسورەو كوڵەجۆی حاجی حەمەجان زۆربەی خەڵكی ناوچەكە پاش تەنگكردنەوەی بازنەی ئابلوقە لەسەریان هەموویانیان كۆكردەوەو ئەنفالیانیان كردن، جاشەكان ڕۆڵی كارایان هەبوو لە ئەنفالكردنی ئەو خەڵكە. لەو ڕۆژەدا هەزاران كەس خەڵكی ناوچەكە كە بەشی زۆرییان ژن و مناڵ و پیرو پەككەوتە بوون كۆكرانەوەو بە ئیڤای سەربازی و تراكتۆر‌و ئۆتۆمۆبێلی هاوڵاتییانی ئەنفالكراو گواسترانەوە بۆ سەربازگەی قۆڕەتوو (قۆڕەتوو دەكەوێتە سنوری ناحیەی مەیدانی شاری خانەقینەوە، ئەم ناوچەیە لە دوای ساڵی 1974ەوە تەعریب كراوە). پاشماوەی جل وبەرگەكانیان تا ناوەڕاستی نەوەدەكانیش مابوون. بەم هۆیەوە رێكەوتی 14-4 وەك ڕۆژێك تیایدا دڕندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال گەیشتە ترۆپكی تاوان هەڵبژێردرا بە ڕۆژی ڕەشی ئەنفال، ڕۆژێك دەیان هەزار هاوڵاتی پاش ئابلوقەدان و قەتیسكردنەوەیان لە ناو بازنەیەكی تەسك لەلایەن جاشەكانەوە لە پێشیانەوە فەتاح بەگی جاف تەسلیم بە بەعس كرانەوە، بۆیە كاتێك 14-4 دێتە پێشەوە دەبێت ناوی ئەو جاشانە لە پێشی پێشەوە بن بۆ دادگاییكردن، ئەگەر تائێستاش و دوای ئەوەی دادگای باڵای تاوانەكان بەشێكیانی وەك تۆمەتبار بۆ دادگاییكردن ناساند. حكومەت لە خەوهەڵسا دیاریكردنی ڕۆژی 14-4 بە ڕۆژی ئەنفال هەنگاوێكی گرنگ بوو لەسەر دیاریكردنی ڕاستە ڕێگایەكی دروست بۆ بە گەلیكردنی یاده‌وەری تاوانی ئەنفال و جینۆسایدناسینی و بە مێژووكردنی و هەوڵدان بۆ باشتركردنی باری ژیای بەجێماوەكانی قوربانیان. هەموو كات زیان هەتیوەو قازانج باوكی زۆرە، كە بۆ یەكمجار داواكرا 14-4 بكرێت بە ڕۆژی ئەنفال، دەستەبژێرێكی كەم لە دەوری بانگەوازەكەی كۆبوونەوە، تەلەفزیۆنی ماڵانی بۆ فرۆشرا، ڤیستیڤاڵ لە رێكخەرانی تێكدرا، لافیتەی بانگەوازی پێچرایەوە و بڕیاری گرتن بۆ چالاكڤانانی دەركرا، كەسێك خۆی نه‌كرد بە خاوەنی، وەلێ كە هەوڵی بێپسانەوەو بەردەوامی دەیان كەس كە ناویان هاتووە دەگات بە ئەنجام، لە هەموو لایەكەوە دەڵێن منم، هەموو كات خەڵكانی بەرژەوەندخواست لە دوای هەوڵەكانەوە ئامادەن بۆ دورینەوەی رەنجی خەڵكانی خۆنەویست. دوای 19 ساڵ لە تاوانی ئەنفال، دوای 16 ساڵ لە ئازادبوونی كوردستان، دوای 12 ساڵ لە نوسینەوەی یەكەم بەیانی فەرمی كە تیایدا داواكراوە 14-4 بە ڕۆژی ئەنفال بناسرێت لە كوردستان، هەمان بەیاننامە لە ڕۆژی خۆیدا لە ڕۆژنامەو دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاوكراوەتەوەو ئەرشیفكراوە، دوای ئەوەی ترسی هەڕەشەی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان و شەرمەزاری بەرپرسان لە نە هێنانەوەی ڕوفاتی پیرۆزی كەسوكارەكانمان تۆقاندیانی، لە بەرواری 4-4 -2007 بڕیار لەسەر ئەوە درا 14-4 بەڕۆژی ئەنفال بناسرێت، با پێكەوە سەیری ئەم هەواڵە بكەین، رۆژی 14ی 4 بە رۆژی ئەنفال ناسێنراوە: "پیشنیوه‌ڕۆی دوێنی 4/4/2007، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و عومه‌ر فه‌تاح جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بریاری دانانی رۆژی 14/4ی هه‌موو ساڵیك به‌رۆژی ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌رگیرا ". بۆ نەپرسین دوای 16 ساڵ لە ئازادبوونی كوردستان، زوو نەبوو رۆژێكتان دیاریكرد بە رۆژی ئەنفال؟ هەوڵەكان بۆ دیاریكردنی 14-4 بە رۆژی ئەنفال ئەو رۆژانەی دۆزی ئەنفال جێی گرنگی پێدانی لایەنەكان نەبوو نوسەران و چالاكڤانانی ئەم بوارەش لە ژمارەی پەنجەكانی دەست كەمتر بوون، دۆسیەیەكی بێ خاوەن بوو، كەمتر لە راگەیەندنەكان باسی لێوە دەكرا ئەوەی هەشبوو پەرتوبڵاو بوو، هوشیاری لە بواری دۆزەكە زۆر لە خوار بوو. لەو ڕۆژانەدا كۆمەڵك چالاكوان و رۆشنبیر‌و هونەرمه‌ندو دڵسۆزی ئەم گەلە، بە سكی برسی و ماندویەتی سەختی ژیانەوە، لە پاڵ نەبوونی و هەژاری خەمی ئەنفالەكانیان لە كۆل ناو شەویان دایە دەم رۆژەوە بۆ بە مێژووكردنی ئەم تاوانەو دیاریكردنی رۆژێك بۆ یادكردنەوەی دەستەجەمعی، تاكو لەو ڕۆژەدا قورسایی بدرێتە تاوانەكەو ساڵانە لە كات و ساتی خۆیدا یاد بكرێتەوە، ئەو یاده‌وەرییە نەمرێنرێت، لە بیری تاكەكانی گەلەكەمان بە زیندویی بمێنێتەوەو ببێتە ڕچەی ناساندنی لەئاستی جیهانیدا. پێویستە ئەو مرۆڤە دڵسۆزانەی كە هەوڵەكانیان بەریگرت بۆ دیاریكردنی ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی ئەنفال، ناویان بچێتە مێژووی بەگژداچونەوەی ئەنفال و ئەنفالچییەكان، منیش وەك ئاگادارێكی زۆرتر لە هەر كەسێكی دیكە لە بەشێكی زۆری ئەو چالاكیانە, چەند دێڕێك لەم یادە دەخەمەسەر كاغەز، بە داوای لێبوردن لە هەموو ئەو ناوانەی بەبێ هیچ هۆكارێك لە یادیانم كردووە، ناڕەوایە ڕەنجی كەسانێك بۆ بەمێژووكردنی ئەنفال هەوڵیانداوە لە یاد بكرێن، بەری ڕەنجی كەسانی دی، هەوڵ و ماندوبوونی كەسانی دی ئەگەر لەگەڵیانیشدا نەبیت لە یاد بكەیت، ئەوانەی بازرگانی بە تاوانەكانەوە دەكەن كاریان ئەوەیە. كێن ئەوانە؟ پاش گەڕانێكی ورد بە ناو ڕۆژنامەكانی دوای ڕاپەڕین، ئەوەی كەوتەبەر سەرنجم، یەكەم وتار لەسەر ئەو رۆژە نوسرابێت بە رێز أ خ لە كوردستانی نوێ ژمارە 66 نوسیویەتی، كە دوایی بە پرسیار بۆم دەركەوت ئەو كەسایەتییە ئازیزە ناوی بەڕێزی كاك ره‌حمان خانییە لە دەربەندیخان، ئەمە وەك یەكەم ئاماژەدان بە رۆژی 14-4. ڕۆژنامەكان ئەو ڕۆژانە باشترین بەڵگەنامەن بۆ ئەوەی بزانیین ئەم هەوڵانەی دراون بۆ دیاریكردنی ڕۆژی 14-4 بە ڕۆژی ئەنفال چەند كاریگەر بوون و لەو رۆژگارەو جێگای خۆیان گرتوەو گەیشتوونە بەجێی مەبەست و توانیویانە ئەو داواكارییە بسەپێنن لە ئاستی گەل و كەناڵەكانی راگەیاندنی ئەوكات. ڕۆژنامەكانی كوردستان تاكو ساڵی 1995 ئەو ڕۆژەیان بە ڕۆژی ئەنفال نەناساندووە، با چاوێك بە چەپكێك ناونیشان و مانشێتی ڕۆژنامەكانی ئەوكاتانە بخشێنیین لە رۆژی 14ی چواردا. كوردستانی نوێی ژمارە 66ی رێكەوتی 14-4-1992ی‌دا لە مانشێتەكەی هاتووە: (سەركەوتنێك لەگەڵ ڕژێم بەهای ئەو كاغەزەی نابێت كە لە سەری مۆر دەكرێت). كوردستانی نوێ ژمارە 660 ی رێكەوتی 14-4-1994، لە مانشێتەكەیدا هاتووە (بەیانامەی م س ینك بە بۆنەی كۆچی دوایی هەڤاڵ ڕەسوڵ مەمەند)، لێ ئیتحادی ژمارە 75ی رێكەوتی 16-4-1994 یش هەمان بابەتە . الاتحادی ژمارە 127 رێكەوتی 15-4-1995 لە مانشێتەكەی هاتووە، (امریكا قلقە علی حقوق الانسان خصوصا فی اقلیم الكردی بتركیا). بەڵام كوردستانی نوێ ژمارە 962 رێكەوتی 14-4-1995 مانشێتەكەی بریتی بوو لە: (لە ژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتەكەی ئەكیوسدا بڕیاربوو دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایش پڕۆژەی فرۆشتنی بەشێك لە نەوتی عێراق پەسەند دەكات) (هەرچەندە لەم ژمارەیەدا بابەتی زۆر لەسەر ئەنفال لە لاپەڕەكانی ناوەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ناویشیاندا بەیاننامەی ڕێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكان لەسەر 14-4 رۆژی ئەنفال، كە یەكەم بەیاننامەیە بە بۆنەی رۆژی ئەنفالەوە دەرچووبێت، هەروەها چالاكییەكانی ڤیستیڤاڵی یەكەمی ئەنفالەكان)ی تێدا بلاوكراوەتەوە، رۆژانی دواتریش لەسەر هەمان ڤیستیڤاڵ هەواڵ بڵاوكراوەتەوە، هەموو ئەوانەش لەسەر داواكاری ئێمە بوو. هەرچی كوردستانی نوێی ژمارە 1262ی ڕۆژی یەك شەممەی رێكەوتی 14-4-1996ە، لە مانشێتەكەیدا هاتووە (تەنها بە دادگاییكردنی ئەنفالچییەكان ڕوحی شەهیدانمان شاد دەبێت)، ئەمەش دوای هەفتەیەك چالاكی ڤیستیڤاڵی دووەمی ئەنفالەكان لە هەولێرو شەقڵاوە، "لەوكاتە كۆمەڵەی روناكبیری كۆمەڵایەتی كەركوك ویستیان هەبوو 17-4 وەك رۆژی ئەنفال دیاریبكەن، بەڵام هەوڵەكانیان شكستی هێنا". هەرچی ڕۆژنامەی برایەتییە ژمارە 1920 رێكەوتی 14-4-1994 ە، لە مانشێتەكەی هاتووە: (هێژا مسعود بارزانی لە پرسەی خوالێخۆشبوو رسول مامەند ئامادە دەبێت)، هەرچەندە پەیامی برایەتی هەمان ژمارە لەسەر تاوانی ئەنفالە، وەلێ هیچ ئاماژەیەك بە رێكەوتی 14-4 وەك ڕۆژی ئەنفال نەكراوە. ڕۆژنامەی یەكگرتوو ژمارە 86ی رێككەوتی 12-4- 1996 لە مانشێتەكەیدا هاتووە: (فرە زمانی و فرە ڕەگەزی نیشانەی گەورەیی خودان و دەبێ بپارێزرێن، ڕیسوا بێت سیاسەتی جینۆساید‌و قڕ كران)" بەهۆی بەشداری كا عەبدالڕەحمان سدیق لە رێكخستنی ڤیستیڤالی یەك و دوو كاریگەری لەسەر یەكگرتوو هەبوو لەو رۆژگارە". هەرچی رۆژنامەی ئاڵای ئازادی زمانحاڵی ئەوكاتی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بوو، لە ژمارە 68 ی رێكەوتی 11-4-1993ی‌دا لە مانشێتەكەی هاتووە: بە سەرخستنی دەست پێشخەری pkk, بەرنامەی هاوبەش و هاوكاری سیاسی، ئەركێكی نەتەوایەتییە. بەڵام لە ئاڵای ئازادی ژمارە 166ی رێكەوتی 16-4-1995دا هاتووە (ئەنفال بەڵگەی خۆڕاگری میللەتەكەمان و دڕندەیی دوژمنانە)، ئارمی ڤیستیڤاڵی یەكەمی ئەنفالەكان لەلاپەڕە یەكدا بڵاوكراوەتەوە. لە مانشێتی ڕۆژنامەی ڕێگای كوردستانی ژمارە 2ی ساڵی 48ی ساڵی 1992 هاتووە: (پڕۆژەی بەڵگەنامەی بەرنامەی..)، بەڵام لە ژمارە 94ی رێكەوتی 12-4-1993 هاتووە: (هەلومەرجی كوردستان وا دەخوازێ كە بە پەلە هەوڵی بەستنی كۆبونەوەی سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی بدرێ). وەلێ ڕێگای كوردستانی ژمارە 104ی رێكەوتی 19-4-1994دا هاتووە:(بە بۆنەی یادی شەشەمین ساڵڕۆژی شاڵاوی ئەنفالە بەدناوەكان پێویستە بایەخێكی زیاد بە 182000 ئەنفالكراوو كەس و كارەكانییان بدەین)، سەرباری ئەوەی بابەتی ڕێگامان كە سەروتاری رۆژنامەكەیە لەسەر ئەنفالە. بەڵام ڕێگای كوردستانی ژمارە 152ی بەرواری 11-4-1995 لە مانشێتەكەی هاتووە (14ی نیسان ساڵگەردی ئەنفالە شومەكان و ڕەمزی گەورەترین تاوانی سەدام دژ بە گەلەكەمان ) (ڕۆژی 14 نیسان ڕۆژێكی هەرگیز لە یاد نەچووە لە بیر‌و هزری َڕۆڵەكانی گەلەكەمان. ئەم ڕۆژە هێمایەكە بۆ گەورەترین تاوان كە ڕژێمە شۆفینیستیەكەی سەدام دژ بە گەلەكەمان ئەنجامی دا). بەم جۆرە دەبینیین لە ساڵی 1994ەوە لە مانگی نیسان باسی ئەنفال كراوە، بەڵام لە ساڵی 1995ەوە جەخت لەسەر دیاریكردنی ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی ئەنفال كراوەتەوە، ئەوەش بە هەوڵی ئێمە بووە، راستەوخۆ پەیوەندی بە رۆژنامەكانەوە كراوە. ڕۆژنامەی وڵاتی رێكەوتی 15-4-1996 ژمارە 151دا هاتووە: (یادی ئەنفالەكان هاندەرێكە بۆ سور بوون لەسەر خەبات)، بەرنامەی ڤیستیڤاڵەكەش لە هەمان ژمارە لە دوا لاپەڕە بلاوكراوەتەوە. لە رۆژنامەی بۆ پێشەوەی ژمارە 18ی رێكەوتی نیسانی دا، لە سەروتارەكەی هاتووە1995: (با یەكی ئایار بكەینە ڕۆژی بەرپاكردنی بزووتنەوەی شورایی جەماوەری بۆ كۆتایی هێنان بەشەڕو برسێتی)، هاوكات لە هەمان ژمارەدا بابەتێك بڵاوكراوەتەوە بە ناوی (كارەساتی ئەنفال و وەحشییەتی ناسیۆنالیزم). ساڵی 1996و لە یادی ئەنفالدا ڕۆژنامەكانی وڵات، ئاڵای ئازادی، یەكگرتوو، پاڵە... مانشێتەكەیان لەسەر ئەنفال بوو، رۆژنامەی ڕێگای كوردستانیش ئەو ژمارەیەی سەرتاپای بە ڕەش دەرچوو و مانشێتەكەشی لەسەر ئەنفال بوو. هەوڵە پراتیكییە سەرەتاییەكان لە پەرتووكی تونی مەرگ كە بەڕێز كاك زیاد عەبدولڕەحمان " نەجمەدین فەقێ عەبدوڵا" نوسیوییەتی هاتووە (( (c.d.a.w.e) لە ساڵی 1993 هەمان ڕۆژی 14-4 بە ڕۆژی یادكردنەوەی هەڕەشەكانی ئەنفال داناوە ویادی كردەوە. هەروەها دەنوسێت لە هەمان ڕۆژی ساڵی 1994یش دا یادی ئەو ڕۆژە لە سنوری پارێزگای كەركوك لە گەرمییان كرایەوە، پێدەچێت ئەو ڕۆژە لە داهاتوودا ببێتە یادی قڕكردنی بە كۆمەڵی گەلی كورد (پەرتووكی تونی مەرگ –ل9). لێرەدا نوسەر ئەگەرێك دادەنێت بۆ بوونی ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی یادی قڕكردنی بە كۆمەڵی گەلی كورد، نەك بە كردنی بە ڕۆژی ئەنفال. ساڵی 1994 لەژێر دروشمی (دیاریكردنی چارەنوسی ئەنفالكراوەكان) كۆمیتەی باڵای یادكردنەوەی ڕۆژانی ئەنفال لە یادی 6ەمین ساڵەی كارەساتی ڕۆژانی ڕەشی ئەنفالە بەدناوەكانی بەعس. لە ڕۆژانی 14-15-4-1994 زنجیرە چالاكییەكی لە كەلارو سمود ئەنجامدا، لیژنەی سەرپەرشتی یادەكە لە لایەن مەڵبەندی كەركوكی ینك و هاوڕێیانی شیوعی-حشكع- محەلی كەركوك و یەكێتی هونەرمەندانی كوردستان سازدرا بوو (ك ن 18-4-1994 ژمارە 663). لە دەڤەری گەرمیان بەڕێزان رەحمان خانی، تەها سولێمان، سەردار عەبدلـلە، دڵشاد تالەبانی، گولاڵە عەزیزو ... چالاكانە كاریان لەسەر دۆزی ئەنفال كردووە لەو رۆژانە. كاك سەردار عەبدللە بە منی راگەیاند بۆ ساڵی دواتر مەبەستی 1996ە، كە بینیمان لە 14-4-1995 لە هەولێر یادی ئەنفال بە بەر فراوانی كرایەوە، ئێمەش لەوە بە دواوە سور بوین لەسەر دیاریكردنی 14-4 وەك رۆژی ئەنفال. نابێت ئەوەش لە یاد بكەین لە ئایاری ساڵی 1994 شانۆگەری وەرزێكی شوم لە هەولێر پێشكەشكرا كە بەڕێزان فەخرەدین گەرمیانی و خاڵە حەمرین و لالۆ ڕەنجەو حەسەن گەرمیانی و ... كۆمەڵێك دڵسۆزی دیكە ڕۆڵیان تێیدا هەبوو، گوزارشتی لە تاوانی ئەنفال دەكرد، وەلێ بە ئامانجی دیاریكردنی 14-4 نەبوو بە ڕۆژی ئەنفال، لێ رۆڵی پۆزەتیفی هەبوو لە ناساندن و وەبیرهێنانەوەی تاوانی ئەنفال و گرنگیدان پێی. ڤیسیتیڤاڵی ئەنفالەكان بۆ دیاریكردنی 14-4 بە رۆژی ئەنفال پێشتر بە پەرتەوازەیی یادی تاوانی ئەنفالمان دەكردەوە، وەلێ جێگای ناگرت بۆ دیاریكردنی رۆژێك بۆ ئەنفال، بانگەوازی ڤیستیڤالی یەكەمی ئەنفالەكان لە 12-3-1995 بۆ ئەنجامدانی یەكەم ڤیستیڤال لە هەولێر بڵاوكرایەوە، لە 14-4 ڤیستیڤاڵەكە بۆ ماوەی یەك هەفتە لە هۆڵی میدیا بەردەوام بوو، ئەم بەڕێزانە رۆڵیان لە ئامادە كردن و سەركەوتنی گێڕا ((محمد ملا سدیق –لالۆ رەنجدەر – سەدرەدین خۆشناو- فاتیح شەیدا- كەریم غەفور " كەریمۆك" – كەماڵ غەمبار، قادر نادر- فریاد هیرانی- ئاشتییە سور" داراو پایزە" - هاوار مستەفا- سۆزان مامە- بدرالدین ساڵح- نیهاد دزەیی- كەریم سەركەش-هەردی سەردەم – دەشتی بەرزەواری - مامۆستا رەحیم- عوسمان عمر (عوسمانی خەتم) - رزگار مام بۆرە- مامۆستا فرهاد خالید- نیهاد جامی – تەحسین فایەق- ئاوارە خان- كەریم مەلا- مامۆستا كمال غەمبار- هونەرمەند محەمەد ئیسماعیل- پارێزەر دلێر محەمەد شەریف - سەلاح مەزن- ئەندازیار عەبدولڕه‌حمان سدیق- ئازاد سلێمان و هاوكارو هێمن حەساری و شەفیق حاجی خدری و كنێرو شەوقی دارەتوو و جەماڵ شوشەو عەدنان كۆچەرو خالید كاوێزو ئازاد‌و محەمەد مشیرو ... هتد. هەروەها بەرێزان رزگار شوانی و رزگار حەساری و فواد سدیق لە رێگای كوردستان و كاك ستران عبدللە و كاك دڵشاد عبدللە و ئیسماعیل عەبدالكەریم لە كوردستانی نوێ و كاك غازی حەسەن و ئیدریس شەیداهۆ و كاك بێكەس حەمەد قادر لە ئاڵای ئازادی بەشداری كاریگەریان كرد لە ڕێگەی پشتیوانی و بەشداری و ڕۆژنامەكانیانەوە، تەنانەت كاریگەریان لەسەر ڕۆژنامەو ڕاگەیاندنەكانیان دانا بۆ ئەوەی 14-4 وەكو ڕۆژی ئەنفال بناسن. بۆ ساڵی دواتر 1996 جگە لەو بەڕێزانەی ناویان لە ڤیستیڤاڵی یەكەمدا هاتووە، بەرێزان سەرهەد تۆفیق – شوان داودی – غازی حەسەن- گرفتار كاكەیی- هەردوو مامۆستای هێژاو تێكۆشەر خالید دلێرو سەعید ناكام و پاڵەی خالید دلێرو هیوا ناسیح و ئەسكەندەر جەلال و فەرحان و خالید كاوێس و ئازاد‌و... هتد بەشداری چالاكانەیان كرد. دیارە ئاماژەم بە زۆر ناو دا لە سەره‌وە، كەسانی تێدا بوو وەك مامۆستا خالید دلێرو مامۆستا بەدرەدین حەمەساڵەح و كاك نیهاد دزەیی و سەرهە تۆفیق و ئەرخەوانی كچی لە ڤیستیڤاڵی دووەم زۆر ماندووبوون، كەسانی دیكەش بەشدارییەكی ڕەمزییان كرد بەڵام ناكرێت ناویان لە یاد بكرێت، پشتیوانییەكی مەعنەوی بوون بۆ یاده‌وەرییەكە . ئەو ساڵە بە داواكاری ئێمەو بە هاوكاری بەرێز كاوە نادر پارت و رێكخراوە سیاسی و رۆشنبیرییەكان دەیان بەیاننامەیان لە رێكەوتی 7-4 ەوە دەركرد بە بۆنەی 14-4 و ناساندنی وەك ڕۆژی ئەنفال، لەوە بە دواوە ئیتر 14-4 وەك رۆژی ئەنفال بووه بە ئەمری واقیع، ڕۆژێكیش بۆ ئەنفال دیاریكرا، ئیتر نەتوانرا خۆ لە یادكردنەوەی بدزنەوەو وەڵام بە داواكاری قوربانییەكانی نەدەنەوە، وە بیر لە دیاریكردنی رۆژێكی دیكە بكرێتەوە. بەشێك لە بەشداربوونی چالاكییەكانی ڤیستیڤاڵی یەكەم جگە لە بەشداربووانی پێشانگای كاریكاتێر "كاك گرفتار كاكەیی"و بەشە هونەرییەكە: عەبدالڕەزاق سافی، سەلاح مەزن، سەدرەدین خۆشناو، فاتیح شەیدا، فریاد هیرانی، كەریم غەفور، عەلی مەحمود، عەبدالڕەحمان سدیق، ناڵە حەسەن، بەهرە موفتی، ئیدریس شەیداهۆ، خالید عوسمان، سۆزان مامە، بەختیار مامە، سەرهەنگ ئیسماعیل، زانا خالید. بەیاننامەكان ساڵی 1995 یەكەم بەیاننامە بە بۆنەی 14-4 ڕۆژی ئەنفال، ڕێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكانی كوردستان و دواتر دەزگای ناوەندی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەریانكرد، هەرچەندە لە بەیاننامەكەی یەكگرتوودا هاتووە (ئێمە لە ئاوا ڕۆژێكدا كە یادی ئەو كارەساتە بێ دینی یە دەكەینەوە، داوا لە هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندنمان دەكەین، كە وەك تاوانە جینۆسایدییەكانی سەدەكانی ناوەڕاست و، جەنگە جیهانییەكان و، كارە بە كۆمەڵ كوژییەكانی ستالین و هیتلەر، لە قەڵەمی بدەن و گڵاوی نیازی ڕژێم لە بەكارهێنانی وشەی (ئەنفال) ڕسوا بكەن و، وشەو زاراوەیەكی بۆ بەكار بێنن كە ڕێسی پیلانی هەڵوەشێنێتەوە) ئەمە بەشێك بوو لە بەیاننامەی مەكتەبی ڕاگەیاندن بە بۆنەی یادی كارەساتی بەناو ئەنفالەوە – یەكگرتوو ژمارە 37 )، دیارە ئەم هەوڵەش لەلایەكەوە دڵسۆزییە بۆ پرۆسەكە، لەلایەكی دیكەوە بەشێك بوو لە نەخشەكانی پارت و لایەنە ئیسلامییەكان بۆ سڕینەوەی وشەی ئەنفال، نە چەسپینی لە كۆمەڵگای كوردەواریدا، كە لەگەڵ بۆچوونەكانیان ناهاتەوە سەبارەت بە دەستەواژەی ئەنفال. چیتر كرا ساڵی 1996 بەهۆی سەركەوتن و دەنگدانەوەی ڤیستیڤاڵی یەكەمی ئەنفالەكان هەوڵەكان گەورەترەوە بوون، بە هەوڵ و كۆششی ڕێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكان لیژنەی سەرپەرشتی لە شارەكانی هەولێرو شەقڵاوە پێكهێنرا، هەروەها داوا لە حزب و ڕێكخراوە سیاسی و جەماوەری و ڕۆشنبیرییەكان كوردستان كرا، بەیاننامە بەبۆنەی 14-4 دەربكەن و لافیتە لەو یادەدا بنوسن و لە شوێنە گشتییەكان بەتایبەتیش دەوروبەری هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر هەڵیواسن، تاكو شاری هەولێر سیمای تازییەت باری گشتی بە خۆوە بگرێت. لە ساڵی 1996 لیژنەی كاری هاوبەشی حیزبە كوردستانییەكان لە 1-4ەوە بەیاننامەی هاوبەشیان دەركرد لەسەر 14-4و ناساندنی وەكو ڕۆژی ئەنفال، كە لە 7 حیزبی كوردستانی پێكهاتبوون، سەرباری ئەم لایەنانەی خوارەوە: بزوتنەوی موسڵمانانی كوردی فەیلی – سەركردایەتی شۆڕگێڕ – حزبی اتحادی توركمانی- كۆمەڵەی جوێلۆجی كوردستان- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان- یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان- ڕێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكانی كوردستان- حزبی سۆسیالستی كوردستان- یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان- دەستەیەك لە ڕابەرانی بزوتنەوەی كرێكاری- كۆمەڵەی ڕوناكبیری كۆمەڵایەتی گەرمەسێر. سەرباری ئەوەی دەیان پارت و ڕێكخراوی سیاسی لافیتەیان بە داواكاری ئێمە لەناو ڤیستیڤاڵەكەو شەقامەكانی هەولێرو بەردەم بنكەو بارەگاكانییان هەڵواسی كە تا ئەوكاتە كوردستان و شاری هەولێر دیاردەی راگەیاندنی گەورەی وای بۆ تاوانی ئەنفال و كۆمەڵكوژی بەخۆوە نەبینیبوو، ئەو بایاننامانەش هەموو بە سوپاسەوە بە داواكاری ئێمە دەركراون. ئەم بروسكەی پشتگیرییانەش گەیشتنە بەڕێوەبەرانی ڤیستیڤاڵەكە: (دەستەی ڕۆژنامەنوسانی ئازاد- حزبی الاتحادی توركمانی- مكتب سیاسیی- تیپی شانۆی نیشتمان- مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان-حزب الاخا‌ء توركمانی – مكتب سیاسی- بزاڤی خوێندكار‌و لاوانی كوردستان- سكرتارییەتی باڵا- حیزبی ڕزگاری كوردستان- مەكتەبی سیاسی – مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامییا-یەكێتی پێشەنگانی كوردستان- كۆمەڵەی جەنگاوەرانی پێشەنگی كوردستان- كۆمەڵەی جیۆلۆجی كوردستان- یەكێتی بێكارانی كوردستان- كۆمەڵەی ئاوارەكانی كوردستان- ڕێكخراوی جیهانی بۆ داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ (ئەمینداری گشتی)- بزوتنەوەی ڕۆشنبیرانی ئاشتیخواز- هەولێر- كۆمەڵەی نەتەوەیی كورد- مەڵبەندی چوار- كۆمیتەی ڕێكخستنی هەولێری حیزی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق- كۆمەڵەی فەرهەنگ و ئاوەدانكردنەوەی باڵەكەیاتی- یەكێتی ژنانی كوردستان- مەكتەبی سكرتاریەت- ئەنجومەنی پارێزەرانی كوردستان- تیپی شانۆی ڕۆژی نوێ- بزووتنەوی دیموكراتی گەلی كوردستان- كۆمەڵەی زیندانیە سیاسییەكان- مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی جوتیارانی كوردستان- خوێندكارانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان- كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حیزبی شیوعی كوردستان- كۆمەڵێك لە ڕۆشنبیرانی شاری هەولێر- كۆمیتەی تایبەتی مەكتەبی سیاسی ی ن ك- خوێندكارانی پەیمانگای هونەرە جوانەكان- ڕێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكانی كوردستان- لەشكری 16 دەشتی هەولێر ینك- تیپی شانۆی حەمرین- كۆمەڵەی ئافرەتانی كوردستان- ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە كوردستان (كوردستان ۆچ)- ناوەندی هەولێری پارتی كاری سەربەخۆیی كوردستان- ڕادیۆی ڕێگای كوردستان- ڕێكخراوی تێكۆشانی ڕەنجدەرانی كوردستان- ڕێكخراوی ڕەوتی بەلشەفیك- یەكێتی گشتی قوتابییانی كوردستان). ئەم لایەنانەی سەرەوە ناویان هاتووە، زۆربەشیان بە هەڵواسینی لافیتە لە دەرەوەی هۆڵی ڤیستیڤاڵ بەشدارییان كرد. ئەم لایەنانەی خوارەوەش تەنها لافیتەیان لە ڤیستیڤاڵەكەدا هەبوو: (بیرۆی پارتی كاری سەربەخۆیی كوردستان- یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان- ڕۆژنامەی وڵات- ڕۆژنامەی شمس وەتەن- حیزبی شیوعی عێراق- پارتی كرێكارانی كوردستان- لیژنەی پارێزگای كەركوكی حیزبی شیوعی كوردستان- یەكێتی ئافرەتانی زەحمەتكێشان- لقی هەولێری حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان- كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان- ڕادیۆی نیشتمان- حیزبی شیوعی كوردستان مەكتەبی سیاسی- كۆمەڵەی ڕوناكبیری كۆمەڵایەتی كەركوك- كۆمەڵەی ڕوناكبیری و كۆمەڵایەتی گەرمەسێر – مەكتەبی مافی مرۆڤی ی ن ك- یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان). پێشانگای كورد قڕان هەروەها ئەم هونەرمەندانەش بە تابلۆ بەشدارییان كرد لە پیشانگای كورد قڕان: (جوهەر محەمەد خدر- دارا محەمەد عەلی- دلێر محەمەد شەریف— سلێمان شاكر— سەربەست عومەر— سۆران- جعفر محمد غریب- جماڵ مشیر- عبداڵلە سەراج- فیسەڵ عوسمان- كامران – ڕزگار فقێ عبداڵلە- ئازاد ئەنوەر- گرفتار كاكەیی) (چارەنووس ژمارە 2 –حوزەیرانی 1996)*. شانۆگەری ئەنفالستان شانۆگەری (ئەنفالستان) ئامادەكردن و دەرهێنانی: كەریمۆك غەفور نواندنی: هاوار مستەفا خان، كەریم مەلا، سۆزان مامە، جەلال ئەنوەر، عەلی سیاسی، كەریمۆك غەفور، بەرهەم محەمەد، هەردی حسێن، كامەران عەبدولوەهاب، شیلان سەدرەدین، عەبدولقادر محەمەد، گوڵالە عوسمان، گۆران حسێن، رزگار ئیسماعیل، ڕەوا دڵشاد وەسانی، ئازاد ئەنوەر، ئەحمەد عەدۆ. لەرێكەوتی ١٩-٤-١٩٩٥ لە چوارچێوەی چالاكییە هەفتەییەكەی ڤیستیڤاڵی یەكەمی ئەنفالەكان نمایش كرا، لە هۆڵی میدیا- هەولێر لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی یەكەمی ئەنفالە بەدناوەكان. ڤیستیڤاڵی یەكەم بە شانۆگەری شەقام لە ناوەندی رۆشنبیری سەردەم لە قەلاوە بۆ هۆڵی میدیا بەناو بازاڕدا دەستی پێكرد، هەردوو پەرلەمانتار عیدۆ بابا شێخ و نەهلە خان بەشدار بوون تیایدا. شانۆگەرییەكە لالۆ رەنجدەر، تەحسین فایەق، نیهاد جامی، كەریمۆك، ئاوارە خان ئامادەیان كرد‌و زۆری دیكە به‌شداربوون تیایدا. بەشداربووانی ڤیستیڤاڵی دووەم: عەزیز وەهاب محەمەد، كەماڵ غەمبار، محەمەد ساڵەح ئامێدی، د.ئاسۆ عەبدوڵا، ئارام، شەفیق حاجی خدری، مامۆستا ئەحمەد چاوشین، د.رەشاد میران، مامۆستا بهائالدینی جوتیاران، حەسەن جاف، عەبدالڕەزاق مەرزنگ، غازی حەسەن، عەلی مەحمود محەمەد، جەلیل كاكە وەیس، سەرفراز نەقشبەندی، سەدرەدین خۆشناو، ئارام سەلیم، كەریم غەفور، مامۆستا عەبدالڕەحمان سدیق. چەسپینی رۆژەكە هەرچەندە ڤیستیڤاڵی دووەم یاساغكراو ڕێگە لە ئەنجامدانی گیردرا لە شاری هەولێر، منیش تۆمەتبار كرام، وەلێ كە مەممنوع كرا زیاتر مەرغوب بوو، گرنگ ئەوەیە پەیامەكانی چەسپی و لە كۆتاییدا ڕۆژێك دیاریكرا بە ڕۆژی ئەنفالكراوەكانمان، لەو ڕۆژەدا خەم و داواكارییەكانمان یەك دەخەین، خامەكانمان دابەش دەكەین، بە چاو بۆ ئازیزانمان دەگرێین، بە بیر ڕێگایەك دەدۆزینەوە بۆ بە یاساییكردن بە مێژووكردنی و بە جیهان ناساندنی وەك تاوانی جینۆساید، بە دەست و دەنگێكی بەرزیش ئازایانە دەڵێین سەرجەم تاوانكاران بێجیاوازی بۆ بەردەم دادگا. تێكدانی ڤیستیڤاڵی دووەم كە ڤیستیڤاڵی یەكەم دەنگ و سەدای گەورەی دایەوە لە ناو خەڵك و كەناڵی راگەیاندنەكان، كۆمەڵەیەك لە هەولێر لقێكی هەبوو بە ناوی كۆمەڵەی روناكبیری كۆمەڵایەتی كەركوك كە بەڕێز جەلال جەوهەر ئەو كات بەرپرسیان بوو لەو بەشە، لە لایەكەوە دەیانویست رۆژی 17-4 بسپێنن وەك رۆژی ئەنفال، لەلایەكی دیكەوە كەوتنە خۆ ئامادە كردن بۆ یادكردنەوەی ئەنفال و دەیانەویست هەوڵەكە لە ئێمە بسێننەوەو خۆیان پێی هەڵبستن، هەروەها سەردانی وەزارەتی ناوخۆیان كرد مۆڵەتی رێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكان وەربگرنەوەو بۆ خۆیان رێكخراوێك تۆمار بكەن بەناوی ئەنفالەكان، هەروەها داوایان لە قوربانیان و هونەرمەندان كرد بەشداری چالاكییەكانمان نەكەن. لە كاتێك ئێمە هۆڵی میدیاشمان لە چەند مانگ زووترەوە گرتبوو، ئامادە بووین هۆڵەكە بۆ ئەوان بەجێ بهێڵین و مەراسیمەكەی خۆمان لە 7ی نیسانەوە ئەنجام بدەین، هێشتا لە گێچەڵكردنی خۆیان نەكەوتن، كە بینییان سەدان لافیتە بۆ پشتیوانی ڤیستیڤاڵەكەمان لەناو هۆڵی میدیا‌و دەوروبەری هەڵواسراوەو دەیان بەیاننامە بۆ پشتیوانیمان دەركراوەو بەشداری بەرفراوانی نوسەران و هونەرمەندان لە ڤیستیڤاڵەكەی ئێمە وە پەراوێزكەوتنەوەی ئەوان، تەنانەت مەكتەبی سیاسی ینك بە 10000 دینار پاڵپشتی ئێمەیان كرد، ئەوجا بە پشتیوانی خوالێخۆشبوو جەبار فەرمان مۆڵەتی گرتنی هۆڵی میدیا‌و گەلەرییەكەیان لێمان سەندەوە دایان بە سەوڵەی بەدری سەر بە مەجلس ئەعلای ئیسلامی، بۆ شەوەكەی لافیتەكانیان بە پیسایی تێكدراو تۆمەتەكەیان خستە سەر من، لەلایەكی دیكەوە كاریگەرییان لەسەر یەكێك لە رزگاربووانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان دانا لەسەر مینبەر لە كاتی سمیناردا بێدەنگی لێكرد‌و وەڵامی پرسیاری كۆڕگێڕی نەدایەوە، بەڵام شكستیان هێنا.
راپۆرت: دره‌و وه‌زاره‌تی دارایی لێكۆڵینه‌وه له موچه‌و پله‌ی سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگره‌كه‌ی ده‌كات، تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌و موچه‌ی وه‌ریده‌گرن، هاوتای پله‌كانیان نییه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رێكی په‌رله‌مان ده‌ڵێ: كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به بابه‌تی خانه‌نشیكردنی پێنج په‌رله‌مانتاره‌وه هه‌یه كه دوانیان سه‌ربه حزبه‌كه‌ی وه‌زیری دارایین، ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا. لێكۆڵینه‌وه له موچه‌ی سه‌رۆكی دیوان سبه‌ینێ واده‌ی وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگی سێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه، كێشه له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی دارایدا هه‌یه. به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ژمیریاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئاگادارییه‌ك ئاڕاسته‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان كراوه، كه تاوه‌كو نامه‌یان بۆ نه‌نێردرێت سه‌ردانی په‌رله‌مان نه‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان. به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری په‌رله‌مان له ئاگادارینامه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه، له رۆژی 13ی ئازاره‌وه نوسراوی موچه‌یان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ناردووه، به‌ڵام تائێستا له وه‌زاره‌تی دارایی ته‌واو نه‌بووه. له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌ی له‌نێوان دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی دروستبووه، له لێدوانێكدا بۆ (دره‌و)، هونه‌ر جه‌مال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌ك له موچه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا بۆ مانگی سێ نییه‌و له‌لایه‌ن ئێمه‌وه هه‌موو رێوشوێنه یاسایی و رۆتینییه‌كان ته‌واو كراوه، بۆ موچه‌ی مانگی دووش كه رۆژێك دواكه‌ت، په‌یوه‌ندی به په‌رله‌مان خۆیانه‌وه هه‌بووه‌و دره‌نگ چوون بۆ بانك. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی وتی: به‌ڵام سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگره‌كه‌ی كێشه له ناونیشانی وه‌زیفی و موچه‌كانیان هه‌یه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری وه‌زاره‌تی دارایی پرسیاریان له‌سه‌ر دروستبووه‌و پێویسته بیسه‌لمێنن موچه‌كانیان یاساییه، داوامان كردووه له لایه‌نی فه‌رمییه‌وه نوسراومان بۆ بهێنن ئایا ئه‌و موچه‌ی كه وه‌ریده‌گرن و هاوتای پله‌كانیان نییه، پێچه‌وانه‌ی یاسای چاكسازییه یاخود نا؟!". "سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان موچه‌ی وه‌زیر ده‌رده‌گرێت، جێگره‌كه‌شی موچه‌ی بریكاری وه‌زیر وه‌رده‌گرێت" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی وای وت. یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كه (دره‌و) قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد، وتی: وه‌زیری دارایی به ته‌له‌فۆن داوای له سه‌رۆكایه‌تی دیوان كردووه زانیاری له‌سه‌ر موچه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن، وه‌زاره‌تی دارایی هیچ نوسراوێكی له‌وباره‌یه‌وه ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان نه‌كردووه، هه‌ركاتێك نوسراویان كرد، وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه. وه‌ڵامی په‌رله‌مان چییه؟ سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان (ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د سه‌رسپی)یه كه سه‌ربه یه‌كیتیی نیشتمانی كوردستانه، جێگره‌كه‌شی (هیوا نه‌سره‌دین)ه له پشكی پارتی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێ ئه‌م دوو كه‌سه خۆیان كێشه‌یان هه‌یه، ده‌یانه‌وێت كێشه‌كه‌یان بكه‌ن به كێشه‌ی هه‌موو په‌رله‌مان. له لێدوانێكدا بۆ (دره‌و)، سامان ئه‌حمه‌د به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: پەرلەمانی کوردستان، دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە لەڕووی بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی کاروبارو دەسەڵاتەکانی، بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992 هەموارکراو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، کە لایەن ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر دراوە بۆی دیاریکراوە: 1- لە ماددەی (56) ئەرک و دەسەڵاتەکانی پەرلەمان خاڵی (8)ی یاساکە هاتووە بە (دانانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی میلاک و بڕیاردان لەسەر بودجەکەی و دامەزراندنی کارمەندەکانی). 2- پاڵپشت بە ماددەی (56) خاڵی (8)ی یاساکە، پەیڕەوێک دانراوە لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە (10) پەسەندکراوە لەو پەیڕەوەدا لە ماددەی (112) داهاتووە (پەرلەمان بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی دیوانێکی دەبێت، لەلایەن سەرۆکێکەوە بە پلەی تایبەت بەڕێوەدەبرێت). 3- لە ماددەی (113 /یەکەم) داهاتووە سەرۆکی دیوان بە فەرمانێک لەلایەن سەرۆکەوە دادەمەزرێت و لە بەردەمیدا بەرپرسیار دەبێت. 4- سەرۆکی دیوان ئەرکەکانی بەپێی یاسا کارپێکراوەکان و ئەو دەسەڵاتانەی لەلایەن سەرۆکەوە پێی دەدرێت پیادە دەكات. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م رونكردنه‌وه یاساییه، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مان وتی: پاڵپشت بەو خاڵانەی سەرەوە سەرۆکی دیوان لە پەرلەمانی کوردستان، بە فەرمانی سەرۆکی پەرلەمان دامەزراوەو پێویست ناکات هیچ بەهانەیەک بۆ ئەم بابەتە بهێنرێتەوە هیچ کەس و لایەنێک لە هەر دامەزراوەیەک بێت لێکۆڵینەوەو بەدوادوچون بۆ ئەم بابەتە بکات و بابەتەکانی تایبەت بە دەسەڵاتی یاسادانان بەپێی یاسا بەرکارەکان دیاری کراوە". به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه خۆی داوایكرد ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه، به (دره‌و)ی راگه‌یاند، ریشه‌ی ئه‌م ناكۆكییه به‌هۆی ئه‌وه‌یه وه‌زیری دارایی داوا ده‌كات سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مان نوسراوی خانه‌نشینبوون بۆ (5) په‌رله‌مانتار بكات كه دوانیان سه‌ربه حزبه‌كه‌ی وه‌زیری دارایین (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان)، سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمان ئەم داوایەی وەزیری دارایی ره‌تكردوه‌ته‌وه، بەو پێیەی داواكه‌ی نایاساییەو لادانە لە یاسا کارپێکراوەکانی خانەنشینی پەرلەمان. ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره وتی: ئاوات شێخ جەناب وه‌زیری دارایی وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بەرامبەر بە رەتکردنەوەی داوا نایاساییەکەی، موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمانی راگرتووە كه سەروو (700) فه‌رمانبه‌ره. هونه‌ر جه‌مال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی ره‌تیكرده‌وه لێكۆڵینه‌وه له موچه‌ی سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به كه‌یسی خانه‌نشیكردنی ئه‌و (5) په‌رله‌مانتاره‌وه هه‌بێت كه چه‌ند رۆژێكه له میدیاكانه‌وه كێشمه‌كێشی له‌سه‌ر دروستبووه، وته‌بێژكه ده‌ڵێ: بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ كۆی په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌و نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌و پێنج په‌رله‌مانتاره، بۆیه به‌گوێره‌ی یاسای چاكسازی و یاسا كارپێكراوه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌م ده‌كرێت. كێشه‌ی پێنج په‌رله‌مانتاره‌كه ! رۆژی 30ی ئایاری ئه‌مساڵ، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ی كه له‌دوای ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووبوون، هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه. شه‌ش كه‌س له‌دوای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو په‌رله‌مانتار ده‌ستبه‌كاربوون، كه بریتین له: 1- (سۆز عه‌بدولقادر عه‌بدولڕه‌حمان) لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی بزوتنەوەی گۆڕان (شایان كاكە ساڵح) لە رۆژی (30/11/2022) لە پەرلەمان سوێندی خوارد. 2- (دلێر عه‌بدولخالق حاجی) لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی بزوتنەوەی گۆڕان (عەلی حەمە ساڵح) لە رۆژی (15/3/2023) لە پەرلەمان سوێندی خوارد. 3- (بێریوان فەقێ ئیسماعیل) لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتوو لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (هلز ئەحمەد محەمەد) لە رۆژی (15/3/2023) لە پەرلەمان سوێندی خوارد. لەكاتێكدا یەكگرتووی ئیسلامی بڕیاری دەستلەكار كێشانەوەی فراكسیۆنەكەیان لە پەرلەمان دابوو، بەڵام ناوبراو پەیوەست نەبوو بە بڕیاری حزبەكەیەوەو سور بوو لەسەر ئەوەی بچێتە پەرلەمان، لەسەر ئەوە یەكگرتووی ئیسلامی بڕیاریدا به دورخستنه‌وه‌ی له حزب. 4- (عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن حه‌مه‌د) لەسەر فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە یەكگرتوو (ئیسماعیل عەلی تەها) لە رۆژی (15/3/2023) لە پەرلەمان سوێندی خوارد. 5- (له‌یلا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز) لەسەر فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی یەكگرتوو (سەرچنار ئەحمەد مەحمود) لە رۆژی (15/3/2023) لە پەرلەمان سوێندی خوارد. 6- (مەهدی عەلی عەبدوڵا) لەسەر فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (كازم فاروق) لە رۆژی (15/3/2023) لە پەرلەمان سوێندی خوارد، ئه‌ندامانی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ وه‌رگرتنی موچه‌ی خانه‌نشینییان ره‌تكرده‌وه. به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌م په‌رله‌مانتارانه نه‌ك موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مان نایانگرێته‌وه، ده‌بێت ئه‌و پارانه‌ش بگه‌ڕێننه‌وه كه وه‌كو په‌رله‌مانتار وه‌ریانگرتووه، به‌ڵام (5) كه‌س له‌م كه‌سانه، نوسراویان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌و داوایان كردووه خانه‌نشین بكرێن، ئه‌وانه‌ی ئه‌م داواكارییه‌یان كردووه بریتین له: 1- (سۆز عه‌بدولقادر عه‌بدولڕه‌حمان) لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان 2- (دلێر عه‌بدولخالق حاجی) لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان 3- (بێریوان فەقێ ئیسماعیل) یه‌كگرتوو بووه‌و له ریزه‌كانی یه‌كگرتوو ده‌ركراوه 4- (عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن حه‌مه‌د) لەسەر فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی 5- (له‌یلا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز) لەسەر فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی
ڕێنوار نەجم – تایبەت بە کوردستان تایمز لە ماوەی دوو ساڵ و 7 مانگی ڕابردوودا پەڕە فەرمی و سێبەرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر فەیسبووک نزیکەی نیو ملیۆن دۆلاریان تەنیا لە سپۆنسەرکردندا خەرج کردووە، دوای ئەویش پەڕەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ دێن لە ڕووی زۆریی بڕی خەرجکردنی پارە لە فەیسبووکدا. داتا‌کان ژمارەی فەرمیی فەیسبووکن و لە بەشی شەفافیەتی فەیسبووک (Facebook Transparency) بۆ هەمووان بەردەستن، کە تێیدا وردەکاریی تێدایە لەبارەی ناوی ئەو پەڕانەی فەیسبووک و بڕی ئەو پارەیەی لە سپۆنسەرکردنی پۆست و پەڕەکاندا خەرجیان کردووە. کوردستان تایمز شیکاری بۆ داتا‌کان لە ماوەی نێوان 25ی ئابی 2021 تا 27ی ئاداری 2024 کردووە. داتاکانی پێش ئەو بەروارە بەردەست نییە، بەڵام بەردەوام ڕۆژانە داتای نوێ داخڵ دەکرێت. داتای جیاکراوە بەپێی پارێزگاکانی عێراق پیشانی دەدەن کە لە دوای بەغدادی پایتەخت کە لە ماوەی دوو ساڵ و 7 مانگی ڕابردوودا بڕی 787 هەزار و 484 دۆلار لە سپۆنسەرکردنی فەیسبووک لەو شارەدا خەرج کراوە، هەریەک لە هەولێر و سلێمانی زۆرترین پارەیان بۆ ئەو مەبەستە خەرج کردووە کە لە هەولێر 397 هەزار و 814 دۆلار و لە سلێمانیش 384 هەزار و 858 دۆلار دراون بە سپۆنسەرکردنی پۆست و پەڕەکانی فەیسبووک. لە سەرتاسەری عێراقیشدا بڕی 3 ملیۆن و 868 هەزار و 833 دۆلار بۆ هەمان مەبەست خەرج کراوە. زۆرینەی ئەو پارانە لە لایەن حزبە سیاسییەکانەوە خەرج کراون، چ لەڕێی پەڕە فەرمییەکان بێت یاخود پەڕە سێبەرەکان. کوردستان تایمز نموونەی ئەو 100 پەڕە (پەیج) کوردییەی فەیسبووکی وەرگرتووە کە زۆرترین پارەیان لە فەیسبووکدا لەسەر ئاستی عێراق خەرج کردووە و بەپێی حزب و کەسایەتییەکان شیکاری بۆ کردووە، بێگومان بە شیکارکردنی هەموو داتا‌کان (نەک تەنها 100 پەڕە) بڕی پارەی خەرجکراوی حزبەکان زۆر زیاتر دەبن وەک ئەوەی لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی بۆ دەکرێت. داتا‌کان دەریدەخەن کە پارتی دیموکراتی کوردستان لانی کەم بڕی 447 هەزار و 535 دۆلار (نزیکەی 45 دەفتەر و نیو) تەنیا بۆ سپۆنسەرکردن لە فەیسبووکدا خەرج کردووە. لە دوای ئەویش یەکێتی نیشتمانی کوردستان دێت بە خەرجکردنی 201 هەزار و 348 دۆلار (زیاد لە 20 دەفتەر دۆلار). هەروەها بزوتنەوەی گۆڕان 25 هەزار و 22 دۆلار و نەوەی نوێ 24 هەزار و 736 دۆلاریان بۆ هەمان مەبەست خەرج کردووە لە مانگی ئابی 2021 تا مانگی ڕابردوو. بۆ دانەپاڵی پەڕەیەکی فەیسبووک بە لایەنێکی سیاسی، کوردستان تایمز پشتی بە دوو پێوەر بەستووە. یەکەمیان پەڕەی فەرمیی حزبەکان و کەسایەتیی حزبەکان. بۆ نموونە پەڕەکانی مەسرور بارزانی، دژەتیرۆری کوردستان (هەولێر)، باس‌نیوز، ئاڤا میدیا، کوردستان تیڤی، پشتیوان سادق، مەکتەبەکانی ڕێکخستنی پارتی و بارەگای بارزانی وەک وەک پەڕەی پارتی؛ مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی، شێخە مەمەند ئاغای هەمەوەند، ڕێبوار تەها و پیوکەی میدیا وەک پەڕەی یەکێتی؛ KNN، ڕادیۆ گۆڕان، بزوتنەوەی گۆڕان، شوناس شێرکۆ وەک پەڕەی گۆڕان، نەوەی نوێ و NRT وەک پەڕەی نەوەی نوێ دانراون. پێوەری دووەمیش بریتییە لە هەڵسەنگاندنی گوتاری ئەو پەڕە نافەرمیانەی کە پارەیەکی زۆریان لە سپۆنسەرکردندا خەرج کردووە و پاش بە وردی هەڵسەنگاندنی ئەو پۆستانەی کە لەو پەڕانەوە سپۆنسەرکراون، بڕیار دراوە بدرێنە پاڵ حزبێکی سیاسی و وەک پەڕەی سێبەری ئەو لایەنە لەم شیکارییەدا هەژمار بکرێن. بۆ نموونە باز، خواکورک، ئاسان، ڕێچکە، نامە و دا‌و نموونەی ئەو پەڕانەن وەک پەڕەی سێبەری پارتی دیموکرات دانراون بەو پێیەی بە ئاشکرا برەو بە گوتاری پارتی دەدەن و لە زۆر حاڵەتیشدا لەو پەڕانەوە هێرش دەکرێتە سەر نەیارانی سیاسیی ئەو حزبە. لە دوای پارتی، نەوەی نوێ خاوەن دوو پەڕەی سێبەرە کە زۆرترین چالاکییان بریتییە لە بڵاوکردنەوەی پۆست و پەیامەکانی شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی جوڵانەوەکە، دوو پەڕەکەش بریتین لە مەلیک و ڕاڤە. ئەوەی مایەی سەرنجە، یەکێتی کەمترین پارە لە پەڕەی سێبەردا خەرج دەکات و بەشێوەیەکی گشتی پۆستی پەڕە فەرمییەکانی سپۆنسەر دەکات، پەڕە نافەرمییەکانیشی لۆگۆی حزبەکەیان لەسەرە وەک پەڕەکانی ئێمە یەکێتین و شکۆی گەل. هیچ کام لە پەڕەی سێبەری حزبەکان کە لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەیان بۆ کراوە، سەرچاوەی دارایی خۆیان ئاشکرا نەکردووە. هاوکات چەند پەڕەیەکیش هەن کە سەرەڕای خەرجکردنی پارەیەکی زۆر لە ڕیکلام و سپۆنسەرکردندا، ڕوون نییە سەر بە چ لایەنێکی سیاسین و گوتارێکی میدیایی ڕاستەوخۆ و ئاشکرایان نییە، یاخود ئەو بابەتانەی بڵاوی دەکەنەوە کەمتر سیاسین، وەک پەڕەکانی کوردپۆست، کۆدمیدیا، تەون پرێس و کوردستان تودەی. هەروەها پەڕەی هەندێک کەسایەتیی سیاسیش کە پێشتر لە حزبێکی دیاریکراودا بوون و وازیان هێناوە، لەم شیکارییەدا نەدراونەتە پاڵ هیچ حزبێک لەوانە ڕابوون مەعروف، د. ڕێبوار کەریم مەحموود، برزۆ مەجید و سەرکەوت شەمسەدین. بەپێی کەسایەتییەکان، بەیار عومەر عەبدوڵا، کوڕی سەرکردەی پێشووی یەکێتی ملازم عومەر، کە لەماوەی ڕابردوودا سه‌رۆكایەتیی کەمپینێکی دەکرد بەناوی «ده‌سته‌ى به‌هه‌رێمكردنى سلێمانى»، زۆرترین بڕی پارەی لە سپۆنسەرکردنی فەیسبووکدا خەرج کردووە کە دەکاتە 51 هەزار و 602 دۆلار، (واتە زیاد لە پێنج دەفتەر دۆلار). دوای ئەویش مەسرور بارزانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت بە خەرجکردنی 31 هەزار و 644 دۆلار. ئەوەی مایەی سەرنجە، داتاکانی فەیسبووک ئاشکرای دەکەن کە پۆستەکانی پەڕەی مەسرور بارزانی و دژە تیرۆری کوردستان (پارتی) لە لایەن هەمان هەژماری فەیسبووکەوە سپۆنسەر دەکرێن. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، پەڕەی کوردستان تایمز نزیکەی 200 بۆ 250 دۆلاری لە سپۆنسەرکردنی بابەتەکانیدا خەرج کردووە (فەیسبووک داتای وردی ئەو پەڕانە پیشان نادات کە بە بڕێکی کەم سپۆنسەریان کردووە). کوردستان تایمز وەک هاوبەشێکی دامەزراوەی ڕۆزا لوکسەمبۆرگی ئەڵمانی لە ماوەی ساڵانی2023 و 2024 دوو پڕۆژەی بچووکی میدیایی جێبەجێ کردوون، تێچووی سپۆنسەرکردنی بابەتەکانیشی لەو سەرچاوە داراییەوە بەخشراون. ڕێنوار نەجم دەرچووی بەشی زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزییە، لە ڕۆژنامەی ئاوێنەوە دەستی بەکاری ڕۆژنامەنووسی کردووە و ماوەی زیاد لە ١٠ ساڵە لەو بوارەدا کاردەکات. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ئاشتی و ململانێ لە زانکۆکانی کەنت لە بەریتانیا و ماربۆرگ لە ئەڵمانیا.
راپۆرت: دره‌و له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (4 هه‌زار) منداڵی ئۆتیزم هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا (8) سه‌نته‌ری حكومی هه‌یه، 89%ی منداڵانی توشبوو سودمه‌ند نین له موچه‌ی 150 هه‌زار دیناری حكومه‌ت، ئۆتیزم چییه؟ نوێترین توێژینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌و ئه‌گه‌ری دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كانی چی ده‌ڵێن؟ ورده‌كاری له‌م راپۆرته‌دا. "له راوه‌ستانه‌وه بۆ گه‌شه‌كردن" ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی (ئۆتیزم)ه، دروشمی ئه‌مساڵ كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاریكردووه بریتییه له "گواستنه‌وه له راوه‌ستانه‌وه بۆ گه‌شه‌كردن". له‌وكاته‌وه كه له ساڵی 2007وه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی 2ی نیسانی وه‌كو رۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزم دیاریكردووه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م رۆژه‌ی به‌رز راگرتووه، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئامرازێك بۆ دووپاتكردنه‌وه‌و پێشخستن و جێبه‌جێكردنی هه‌موو مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهان توشبووی ئۆتیزمن، له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسان و هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ بڕیاری كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی (A/RES/62/139) كه له 2007 ده‌رچووه، جه‌خت له‌سه‌ر بایه‌خی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری گشتی ده‌كات له‌باره‌ی نه‌خۆشی ئۆتیزمه‌وه. "ئه‌مڕۆ دوای تێپه‌ڕینی 17 ساڵ، له‌وه‌ی ته‌نیا ئاستی هۆشیاری به‌رزبكه‌ینه‌وه، گواستومانه‌ته‌وه بۆ قبوڵكردن و رێزگرتن له توشبووانی ئۆتیزم و به‌شداریكردنیان له كۆمه‌ڵگه‌دا". به‌یاننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئۆتیزمی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ڵێ: یادی ئه‌مساڵ ئامانج لێی راكێشانی سه‌ره‌نجی گشتگیری جیهانه بۆ ئۆتیزم، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی سه‌ره‌نجدانێكی ناوازه له ده‌نگ و ئه‌زمونی توشبووانی ئۆتیزم خۆیان، ئه‌مه له‌پاڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بایه‌خی جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامی كه‌سانی توشبووی ئۆتیزم، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن. له چالاكییه‌كانی ئه‌مڕۆدا كۆمه‌ڵێك كه‌س قسه ده‌كه‌ن كه خۆیان توشبووی ئۆتیزمن و نوێنه‌رایه‌تی 6 ناوچه‌ی جیهان ده‌كه‌ن (ئه‌فریقا- ئاسیا- زه‌ریای ئارام - ئه‌وروپا- ئه‌مریكای لاتین و ناوچه‌ی كاریبی- ئه‌مریكای باكورو ئۆقیانوسیا). ئۆتیزم چییه ؟ تێكچوونی ئاوێزه‌ی گۆشه‌گیریی – كه به كورتی به ئۆتیزم- ناسراوه، حاڵه‌تێكی هه‌تاهه‌تایی ده‌ماره كه له قۆناغی پێشوه‌خته‌ی منداڵی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری. به‌گوێره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ئۆتیزم بریتییه له كۆمه‌ڵێك تێكچوونی هه‌مه‌چه‌شن له نمونه‌ی سه‌ختی كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیكردن، شێوازێك له چالاكی و ره‌فتار وه‌كو سه‌ختیی گواستنه‌وه له جۆرێك چالاكییه‌وه بۆ جۆرێكی تر‌و، نقومبوون له‌ناو ورده‌كاری و كاردانه‌وه‌ی نائاسایی به‌رامبه‌ر به هه‌سته‌كان. دیارترین نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه په‌یوه‌ندی به تواناكانی په‌یوه‌ندیكردن و كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه. به‌گوێره‌ی سه‌نته‌ری ئه‌مریكا بۆ كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێیان، دیارترین نیشانه‌كانی ئۆتیزم ئه‌مانه‌ن: • خۆبه‌دورگرتنی منداڵ له په‌یوه‌ندیكردن له‌رێگه‌ی چاوه‌وه، یاخود په‌یوه‌ندی ده‌گرێت به‌ڵام ناتوانێت پارێزگاری لێبكات و به‌رده‌وام بێت. • كۆرپه له ته‌مه‌نی 9 مانگی‌دا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نابێت كاتێك به‌ناوی خۆیه‌وه بانگ ده‌كرێت. • كۆرپه له ته‌مه‌نی 9 مانگی‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك له روخساریدا ده‌رناكه‌وێت له نمونه‌ی دڵخۆشی و دڵته‌نگی و توڕه‌یی و سه‌رسوڕمان. • له ته‌مه‌نی 12 مانگی‌دا یاری ئاسایی ناكات. • له ته‌مه‌نی 12 مانگی‌دا ئاماژه‌ی كه‌م به‌كارده‌هێنێت یاخود هه‌ر به‌كاری ناهێنێت له نمونه‌ی (ئاماژه‌ی ده‌ست بۆ خواحافیزی و بای بای كردن). • له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا بایه‌خ به بابه‌ته هاوبه‌شه‌كان نادات. • له ته‌مه‌نی 18 مانگی‌دا دایك و باوكی له‌و بابه‌تانه ئاگادار ناكات كه جێگه‌ی بایه‌خن بۆی. • له ته‌مه‌نی 24 مانگی‌دا هه‌ست به ئازاری كه‌سانی تر یان بێزاربوونیان ناكات. • له 36 مانگی‌دا هه‌ست به منداڵانی تر ناكات و له یاریكردندا تێكه‌ڵاوییان ناكات. • له ته‌مه‌نی 48 مانگی‌دا كاتێك یاری ده‌كات وه‌كو كاره‌كته‌رێكی تر ده‌رناكه‌وێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی وا خۆی نیشان بدات مامۆستا یان سۆپه‌رمانه. • له ته‌مه‌نی 60 مانگی‌دا هیچ شتێكی دیاریكراو ناكات كه سه‌ره‌نجی خێزانه‌كه‌ی رابكێشێت وه‌كو گۆرانی وتن. نیشانه‌كانی ئۆتیزم له ره‌فتاردا: منداڵانی توشبووی ئۆتیزم هه‌ندێك ره‌فتارو بایه‌خیان هه‌یه كه ره‌نگه هه‌ندێك نائاسایی ده‌ربكه‌وێت، له‌وانه: • رێكخستنی یاری و كه‌لوپه‌له‌كانی تر‌و نیگه‌رانبوون به ده‌ستكاریكردن و گۆڕینی رێكخستنه‌كه. • هه‌مان وشه یاخود ده‌سته‌واژه زۆر دووباره ده‌كه‌نه‌وه. • هه‌موو جارێك به هه‌مان شێواز یاری به یارییه‌كانی ده‌كات. • سه‌ره‌نج له‌سه‌ر به‌شێكی شته‌كان داده‌نێت (بۆ نمونه تایه‌كان له ئۆتۆمبیلی یاریكردندا). • به‌گۆڕانكاری بچوك دڵته‌نگ ده‌بێت. • له‌راندنه‌وه‌ی ده‌سته‌كانی یاخود سوڕاندنی به‌شێوه‌ی بازنه‌یی. • له ده‌ركه‌وتن، بۆن و تام و روخساری و ده‌ستلێدانی شته‌كان كاردانه‌وه‌ی نائاسایی نیشان ده‌دات. نیشانه‌كانی ئۆتیزم له‌ڕووی زمان و باری ده‌رونییه‌وه: • دواكه‌وتنی گه‌شه‌كردنی تواناكانی فێربوونی زمان. • دواكه‌وتنی گه‌شه‌كردنی تواناكانی جوڵه. • دواكه‌وتنی توانای مه‌عریفی و فێربوون. • ره‌فتاری هه‌ڵه‌شه. • نه‌خۆشی سه‌رئێشه یان گێژبوون. • خووی نائاسایی خواردن و خه‌وتن. • كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس (بۆ نمونه قه‌بزی) • باری ده‌روونی نائاسایی و كاردانه‌وه‌ی سۆزداری. • دڵه‌ڕاوكێ و فشاری ده‌روونی. • نه‌بوونی ترس یاخود ترسی زیاتر له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت. له‌دوای دیاریكردنی ئه‌م نیشانانه، پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی گرنگه بزانرێت كه ده‌كرێت منداڵانی توشبوو به ئۆتیزم هه‌موو یان هیچ یه‌كێك له‌م ره‌فتارانه‌یان تێدا نه‌بێت. به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، له‌كۆی هه‌ر 100 منداڵێك له جیهاندا منداڵێك توشی ئۆتیزم ده‌بێت، ئۆتیزمیش چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌گوێره‌ی نیشانه‌كانیان پله‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه له‌نێوان توند‌و مامناوه‌ندو هێواش. تائێستا نه‌خۆشی ئۆتیزم هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌وڵدانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی منداڵ یان توشبووه‌كان هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش خۆی ده‌بینێته‌وه له پرۆگرامه‌كانی گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وت و په‌ره‌پێدان و په‌روه‌رده‌و فێركردن و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، واتا ده‌رمانێكی دیاریكراو بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه بوونی نییه، هه‌ندێك ده‌رمان كه به‌كارده‌هێنرێت ته‌نیا بۆ یارمه‌تیدانی چاكردنی به‌شێك له‌و ره‌فتارانه‌یه كه توشبووانی ئۆتیزم هه‌یانه. ئۆتیزم له هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی كوردستان، زیاتر له (3 هه‌زارو 665) منداڵی توشبووی ئۆتیزم له هه‌رێم هه‌یه كه زۆرینه‌یان كوڕن، ئه‌مه ته‌نیا ئه‌و رێژه‌یه كه له‌م كۆمه‌ڵه‌یه تۆماركراوه، واتا ده‌كرێت رێژه‌كه زۆر زیاتریش بێت. حاڵه‌ته‌كانی ئۆتیزم به‌مشێوه‌یه دابه‌شبوون به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا: • هه‌ولێر: 1300 حاڵه‌ت • سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه: 900 حاڵه‌ت • دهۆك: 850 حاڵه‌ت • زاخۆ: 300 حاڵه‌ت • ئیداره‌ی گه‌رمیان: 315 حاڵه‌ت به‌گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا (49) سه‌نته‌ری راهێنانی ئۆتیزم هه‌یه، له‌م رێژه‌یه (41) سه‌نته‌ریان ئه‌هلین، واتا له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕه‌پاره‌یه‌كی مانگانه یاخود رۆژانه‌دا چاره‌سه‌رو راهێنان به منداڵانی ئۆتیزم ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا (8) سه‌نته‌ری راهێنانی ئۆتیزمی دروستكردووه كه به‌خۆڕایی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی توشبووانی ئۆتیزم ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌پێی قسه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم رێژه‌ی 40%ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه منداڵی ئۆتیزمیان هه‌یه، هه‌ژارن ناتوانن منداڵه‌كانیان بنێرن بۆ سه‌نته‌ره ئه‌هلییه‌كان. سه‌رباری ئه‌م دۆخه، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه وه‌زیره‌كه‌ی (كوێستان محه‌مه‌د)ه‌و سه‌ربه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، شانازی ده‌كات به‌وه‌ی له رابردوودا تەنها لە شاری هەولێرو سلێمانی و دهۆک سەنتەری ئۆتیزم هەبووه‌و ئێستا لە شاره‌كانی (هەڵەبجە- حاجی ئاوا- کۆیە- بازیان) سەنتەری ئۆتیزم کراوەتەوەو بەمزوانه‌ش لە هەردو قەزای (کفری و ئاکرێ) سەنتەر دەکرێتەوە، واتا له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی مه‌سرور بارزانیدا ته‌نیا (4) سه‌نته‌ری نوێی ئۆتیزم له كوردستان كراونه‌ته‌وه. سه‌رباری ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش، له‌كۆی نزیكه‌ی (4 هه‌زار) توشبوو، تائێستا ته‌نیا ته‌نیا 12%ی توشبووان له سه‌نته‌ره حكومییه بێ به‌رامبه‌ره‌كاندان. له هه‌رێمی كوردستان منداڵانی توشبووی ئۆتیزم و دایك و باوكیان هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندییان پێدراوه، یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییان پێدانی موچه‌یه‌كی مانگانه‌یه به‌بڕی (150 هه‌زار) دینار، به‌ڵام له‌كۆی نزیكه‌ی (4 هه‌زار) توشبوو، ته‌نیا 11%ی توشبووه‌كان ئه‌م موچه‌یان بۆ بڕدراوه‌ته‌وه‌و زۆینه لێی بێ به‌شن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم باس له‌وه ده‌كات (40%) خێزانه‌كانی ناو ئه‌م گروپه هه‌ژارن. وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ: بەشێکی تری توشبووانی ئۆتیزم ناوەکانیان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ بەستنی موچە. خزمه‌تگوزارییه‌كی تری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌م توێژه‌ی كۆمه‌ڵگه بریتییه له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری بێ به‌رامبه‌ر له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان، بواردنیان له هه‌ندێك رێوشوێن له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كاندا، ئه‌مه له پاڵ مافی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ر له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ ئه‌و دایك و باوكانه‌ی كه منداڵی ئۆتیزمیان هه‌یه. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، دۆخی ئه‌و خێزانانه‌ی كه منداڵی ئۆتیزمیان هه‌یه له ناسه‌قامگیریداو به‌گوێره‌ی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م خێزانانه له‌زیادبووندایه. نوێترین توێژینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئۆتیزم نوێترین توێژینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئۆتیزمه‌وه باس له هه‌ندێك هۆكار بۆ توشوبوون به‌م نه‌خۆشییه ده‌كه‌ن، كه دیارترینیان ئه‌مانه‌ن: • (دوركه‌وتنه‌وه‌ی دایكان و باوكان له مادده ژه‌هراوییه‌كان مه‌ترسی توشبوونی منداڵه‌كانیان به ئۆتیزم كه‌مده‌كاته‌وه)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه مانگی رابردوو له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری زانسته ته‌ندروستییه‌كان له زانكۆی تێكسای ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه. • (ره‌نگه ئۆتیزم به‌و ده‌رمانانه باش ببێت كه ئێستا هه‌ن)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه مانگی رابردوو له‌لایه‌ن زانكۆی (رۆتجه‌رز)ی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، توێژه‌ره‌كان شیكارییان كردووه بۆ چۆنیه‌تی گه‌شه‌ی مێشكی توشبووان به شێوازه جیاوازه‌كانی ئۆتیزم، ئه‌و میكانیزمه بنه‌ڕه‌تیانه‌یان دیاریكردووه كه ره‌نگه وه‌ڵامده‌ره‌وه بن بۆ ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه ئێستا هه‌ن، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بوار له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری كارا بۆ نه‌خۆشی ئۆتیزم ده‌كاته‌وه له‌رێگای ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه ئێستا هه‌ن. • (دیاریكردنی نه‌خۆشی ئۆتیزم له‌رێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی چاوه‌وه)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه مانگی شوباتی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن زانكۆی كالیفۆرنیا- سان فرانسیسكۆی ئه‌مریكاوه بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات زاناكان رێگایه‌كی نوێیان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئۆتیزم دۆزیوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ش پێوانه‌كردنی چۆنیه‌تی جوڵه‌ی چاوی منداڵانه له‌كاتێكدا كه سه‌ریان ده‌سوڕێنن، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و منداڵانه‌ی كه جینات (بۆهێڵ)ێكی جیاوازیان هه‌یه كه په‌یوه‌ندیداره به ئۆتیزمی تونده‌وه، جوڵه‌یه‌كی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه. • (كاریگه‌ری بۆهێڵه‌كان له‌سه‌ر مه‌ترسی توشبوون به ئۆتیزم)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری (RIKEN) بۆ زانستی ده‌ماره‌كان له ژاپۆن بڵاوكرایه‌وه، توێژه‌ره‌كان پشكنینی بۆماوه‌ییان بۆ تێكچوونی ئاوێزه‌ی گۆشه‌گیری كردووه له‌رێگه‌ی شیكاریكردنی گۆڕانكاری له جینۆمی تاك و خێزانه‌كان، بۆیان ده‌ركه‌وتووه جۆرێكی تایبه‌تی گۆڕانی بۆهێڵه‌كان ده‌بێته هۆی توشبوون به ئۆتیزم. • (چاره‌سه‌ری فشاری خوێن ره‌نگه دڵه‌ڕاوكێ له توشبووانی ئۆتیزمدا كه‌م بكاته‌وه)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن زانكۆی میزوری- كۆڵۆمبیا له ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه ده‌رمانی (پرۆپرانۆلۆل) كه ده‌رمانێكه بۆ چاره‌سه‌ری فشاری خوێن، ره‌نگه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ له منداڵ و لاوانی توشبوو به ئۆتیزم. • (گه‌وره‌بوونی هه‌ندێك ناوچه‌ی مێشكی منداڵ په‌یوه‌ندی به زیادبوونی مه‌ترسی ئۆتیزمه‌وه هه‌یه)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن زانكۆی نۆرس كارۆلینای ئه‌مریكاوه بڵاوكرایه‌وه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه گه‌وره‌بوونی بۆشاییه‌كانی ده‌وروبه‌ری خوێنبه‌ره‌كان له مێشكی منداڵدا به‌هۆی زیادبوونی شله‌ی مۆخ، دواتر‌و له قۆناغێكی تری ژیاندا ئه‌گه‌ری توشبوون به ئۆتیزم به‌رێژه‌ی 2.2 جار زیاد ده‌كات. • (ئه‌وانه‌ی ئۆتیزمیان هه‌یه كه‌متر توشی كاریگه‌ریی ته‌ماشاكه‌ران ده‌بن)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ئۆكتۆبه‌ری 2023دا له‌لایه‌ن زانكۆی (یورك) له كه‌نه‌دا بڵاوكرایه‌وه، یه‌كێك له تیۆرییه ده‌رونییه چه‌سپاوه‌كان باسله‌وه ده‌كات كه زۆربه‌مان كه‌متر له‌بارودۆخه خراپه‌كاندا ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر كه‌سانی تر هه‌بن، ئه‌مه پێی ده‌وترێت "كاریگه‌ریی ته‌ماشاكه‌ر"، ئه‌مه له‌سه‌ر شوێنی كاركردنیش ده‌چه‌سپێت، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشی ئۆتیزم بوون كه‌متر توشی ئه‌م جۆره ده‌رده كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌بن به‌به‌راورد به كه‌سانی ئاسایی، ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی ئه‌رێنی نه‌خۆشی ئۆتیزمه كه ده‌كرێت دامه‌زراوه‌كان سود له‌م توێژه‌ی خه‌ڵك ببینن بۆ هه‌ندێك كاری خۆیان. • (هه‌وكردنی مێشك ره‌نگه ببێته هۆی ئۆتیزم)، ئه‌م توێژینه‌وه له ئۆكتۆبه‌ری 2023دا له‌لایه‌ن كۆلیژی پزیشكی زانكۆی (میریلاند) له ئه‌مریكا بلاوكراوه‌ته‌وه، توێژه‌ره‌كان باسله‌وه ده‌كه‌ن هه‌وكردنی توند له قۆناغی سه‌ره‌تای منداڵی‌دا یه‌كێك له هۆكاره مه‌ترسیداره‌كانی توشبوونه به ئۆتیزم، چونكه هه‌وكردن گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی مێشك ده‌گۆڕێت، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه ده‌كرێت ببێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی جیاوازی گه‌شه‌ی ده‌ماره‌كان كه له قۆناغی منداڵی‌دا ده‌رده‌كه‌ون. • (ئاشكراكردنی دوو رێگا بۆ ئۆتیزم له مێشكی گه‌شه‌سه‌ندوودا)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ئابی 2023دا له‌لایه‌ن زانكۆی (ییل) له ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه دوو تێكچوونی گه‌شه‌ی ده‌ماره‌كان كه ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای ده‌ستپێكردنی گه‌شه‌ی مێشك ده‌رده‌كه‌ون، په‌یوه‌ندییان به تێكچوونی ئاوێزه‌ی ئۆتیزمه‌وه هه‌یه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌كرێت له ئاینده‌دا یارمه‌تی پزیشك و توێژه‌ران بدات له دیاریكردنی نه‌خۆشی ئۆتیزم و چاره‌سه‌ركردنی. • (په‌یوه‌ندی نێوان ئۆتیزمی منداڵان و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ئازاری 2023دا له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری زانسته پزیشكییه‌كان له زانكۆی ته‌كنه‌لۆژی تێكساس بڵاوكراوه‌ته‌وه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه تێكچونی ئاوێزه‌ی گۆشه‌گیری په‌یوه‌ندیداره به مه‌ترسی گه‌وره‌تری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و نه‌خۆشی شه‌كره به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی، له‌وانه نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری یه‌كه‌م و دووه‌م، هه‌روه‌ك توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌و منداڵانه‌ی ئۆتیزمیان هه‌یه مه‌ترسی زیاتریان له‌سه‌ره بۆ توشبوون به نه‌خۆشی قه‌ڵه‌ویی، نه‌خۆشی قه‌ڵه‌ویش به‌ستراوه‌ته‌وه به زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كانه‌وه، وه‌كو نه‌خۆشی شه‌كره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ و چه‌وری خوێن. • (ئه‌و منداڵانه‌ی مه‌ترسی ئۆتیزمیان له‌سه‌ره، به‌زه‌حمه‌ت هه‌ست به ناته‌بایی ده‌نگ و ڤیدیۆ ده‌كه‌ن)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ئازاری 2023دا له‌لایه‌ن زانكۆی (رۆتجه‌رز) له ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه، به‌به‌راورد به‌و كۆرپانه‌ی كه مه‌ترسی گه‌وره‌ی توشبونیان به ئۆتیزم له‌سه‌ره، كۆرپه‌ی ئاسایی باشتر هه‌ست به هاوتابوونی ده‌نگ له‌گه‌ڵ بینین ده‌كه‌ن، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش به هه‌مان شێوه ده‌كرێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی ئۆتیزم. • (داتاكانی شه‌پۆلی مێشك و پشكنینی بیستن بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئۆتیزم)، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له شوباتی 2023دا له‌لایه‌ن زانكۆی (رۆتجه‌رز) له ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه داتاكانی شه‌پۆلی مێشك كه به‌شێوه‌ی رۆتینی له‌رێگه‌ی پشكنینی بیستنه‌وه بۆ منداڵانی تازه‌له‌دایكبوو كۆده‌كرێنه‌وه، ده‌كرێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ پزیشكه‌كان له دۆزینه‌وه‌ی تێكچوونی گه‌شه‌ی ده‌مار له‌سه‌ره‌تای منداڵی‌دا، له‌نمونه‌ی ئۆتیزم.