ئاگر هەولێر هەراسان دەكات

Draw Media

2024-05-06 09:55:04



درەو:

 

لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا (29) ئاگری جۆراو جۆر لە شاری هەولێر كەوتوونەتەوە، زیانی گەورەیان بەر هاوڵاتیان گەیاندووە بە تایبەت ئاگرەكەی بازاڕی لەنگە ( 166) دوكان سوتان و ئاگرەكەی بازاڕی قەیسەری (370) دوكان سوتان و زیانی گەورە بەر هاوڵاتیان كەوتووە.
كەوەتنەوەی ئاگر لە شوێنە گشتییەكان بەتایبەت بازاڕەكانی هەولێر بووەتە دیاردە، بەشێك لە دوكاندارەكان بەتایبەتیش بازاڕی لەنگە كە چەند ارێكە دەستوتێت گومانیان هەیە لە سوتانی دوكانەكانیان، ئەم گومانە لای بەشێك لە هاوڵاتیانیش درووست بووە بۆچی بەزۆری لە بازاڕە گشتییەكان ئاگردەكەوێتەوە، دامودەزگا فەرمییەكان هۆكاری ئاگركەوتنەوە لە بازاڕەكان بۆ شۆتی كارەبا دەگەڕێننەوە، رەنگە ئەمە بەس نەبێت چونكە زیانی ئاگرەكان دەیان ملیۆن دۆلارەو بەردەوام دووبارەش دەبنەوە.
زۆرترین زیان لە ئاگرەكانی هەولێر:
•    كەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر لە 27/2/2024 زیاتر لە (166) دوكان سوتاون و زیانی دەیان ملیۆن دۆلاری لێكەوتەوە.
•    كەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر لە 5/5/2024 زیاتر لە (370) دوكان سوتاون و زیانی دەیان ملیۆن دۆلاری لێكەوتەوە.
•    
 
ئەو ئاگرانەی كە لە 1/1/2024 بۆ 5/5/2024 لە هەولێر كەوتونەتەوە:

1-    رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە گراند ماجدی مۆڵ سووتانی ژووری جل گۆرین
دووشەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/١/١
2-    رووداوی ئاگر كەوتنەوە سووتانی ماڵێك لە گەرەكی بەختیاری، تیمەكانمان توانیان بگەنە شوێنی رووداو توانیان كۆنتڕۆلی بكەن  و تەنیا زیانی ماددی ھەبوو سێشەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/١/٢
3-    رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە باڵاخانەی ( عمارە ڕۆناكی )
سووتانی ژوورێك لە نھۆمی دووەم  لە گەرەكی رۆناكی ، تیمەكانمان توانیان كۆنتڕۆلی ئاگرەكە بكەن تەنیا زیانی ماددی لێ كەوتەوە .
سێشەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/١/٢
4-    رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە ڕێگای كەركوك سووتانی دوو كابینە .
شەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/١/٧

5-    ڕووداوی ئاگر كەوتنەوە و گیان لەدەستدانی ئافرەتێك   ٢٠٢٤/١/8
شەوی ڕابردوو بەداخەوە كاتژمێر ( ١:٥٦ ) ژووری كۆنتڕۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان ئاگاداركرایەوە بەبوونی ڕووداوێكی ئاگری ماڵ لە سنوری كەسنەزان لە هەولێر ستی نزیك جووت سایدی لاوان دەست بەجێ تیمەكانی بنكەی كەسنەزان و بنەسڵاوە گەیشتنە شوێن ڕووداو كۆنتڕۆڵی ئاگرەكەیان كرد جێگای نیگەرانی بوو 6- لەئەنجامی ئەم ڕووداوەدا ئافرەتێكی بەڕەگەز عەرەب تیادا دووچاری سووتان وگیان سپاردن هاتبوو .

7-    سووتانی نانەواخانەیەك لە گەرەكی گوڵان یەك  ، تیمەكانمان توانیان ھاوڵاتییەك رزگار بكەن كە گیری خواردبوو لە ژوورەوە ، دەست و قاچی بە سووكی زامدار ببوو .
چوارشەممە  رێكەوتی  ٢٠٢٤/١/١٠

8-    ئەمرۆ بەیانی رووداوێكی پێكدادان لە نێوان تەنكەرێك و بارھەڵگرێك و ( ٣ ) ئۆتۆمبێلی بچووك روویدا لە ڕێگای گوێر نێزیك پاڵاوگەی لاناز ، لە ئەنجامدا بووە ھۆی گیان لەدەستدانی شوفێری بارھەڵگرەكە .
 دووشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/١/١٥

9-    رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە یەكێك لە پاڵاوگەكانی سەر ڕێگای گوێر ، تاكو ئێستا ئاگرەكە بەردەوامە تیمەكانمان لە دوێنێ شەوە خەریكی كار كردنن  ...
سێشەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/١/٣٠

10-    رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە باڵاخانەی ھەرشەم لە نھۆمی چوارەم لە سنووری جوگرافیای بنكەی بەرگری شارستانی عینكاوادا.
چوارشەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/٢/١٤

11-    دوێنی شەو كاتژمێر( 12:50) خولەكی شەو ژووری كۆنترۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان ئاگاداركرایەوە بەڕووداوێكی ئاگر لە
باڵاخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگای هەولێر ، دەست بەجێ تیمەكانمان  گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە ، دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە ،

رێكەوتی  ٢٠٢٤/٢/17

12-    سووتانی دووكانێك لەسەر شەقامی رووناكی لە فولكەی زراعە ، تیمەكانمان توانیان كۆنترۆڵی بكەن و ھەروەھا ڕێگر بوون لە تەشەنەكردنی ئاگرەكە بۆ دووكانەكانی ھەردوولای و پاراستنیان لە سووتان .
شەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/٢/١٨

13-    رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە یەكەی نیشتەجێبوونی ئێمپایەر لە نھۆمی سێیەم ، پاش گەیشتینی تیمەكانمان توانرا كۆنترۆل بكرێت تەنیا زیانی ماددی ھەبوو ھۆكاری ئاگرەكە بەھۆی ھیتەری كارەباوە بوو .
ھەینی رێكەوتی  ٢٠٢٤/٢/٢٣

14-    تەواوی دیمەنەكانی ئەفسەر و كارمەندانی بەرگری شارستانی ھەولێر لە رووداوە ئاگرەكەی بازاری لەنگە .
سێشەممە  رێكەوتی  ٢٠٢٤/٢/٢٧

15-    سووتانی ماڵێك لە گەرەكی ھەولێری نوێ ...
یەكشەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/٣/٣
16-    رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە یەكەی نیشتەجێبوونی گوندی لوبنانی لە نھۆمی چوارەمدا ، پاش گەیشتینی ٣ تیم توانرا كۆنترۆڵ بكرێت و ڕێگر بن لە تەشەنەكردنی قەبارەی زیانەكان .
یەكشەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/٣/6

17-    رووداوە  ئاگرەكەی كۆگا لە ناوچەی پیشەسازی باكووری هەولێر
شەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/٣/٩

18-    رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە پرۆژەی تەواو نەكراوی ( كوین تاوەر )
سێشەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/٣/١٢

19-    رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە شاڕۆچكەی بنەسڵاوە سووتانی دوو دووكان و ماڵێك .
پێنجشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/١٤

20-    ڕاستەوخۆ : سووتانی كۆگایەك لە گوندی مورتكە
پێنجشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٣/27

21-    سووتانی كۆگای مالێك لە گەرەكی ئەفسەران
ھەینی رێكەوتی  ٢٠٢٤/٣/٢٩

22-    سووتانی بازاری لەنگە شاری ھەولێر
دووشەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/٤/٨

23-    رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە بازاڕی شێخەڵا، سووتانی یەك دووكانی جل و بەرگ لەگەڵ دوو مێز ، پاش گەیشتینی تیمەكانمان توانرا بەزووترین كات رووداوەكە كۆنترۆڵ بكرێت .
سێشەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/٤/٢٣

24-    ھەوڵدانی كارمەندانمان بۆ كۆنترۆڵ كردن رووداوە ئاگرەكەی بازاری نیشتیمان بە ئامادەبوونی
بەرێز ( لیوای مافپەروەر  : یادگار انور فرج )
بەرێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی ھەرێم .
سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٣

25-    ئاگر لە دووكانەكانیان لە بەردەم بازاڕی نیشتمانی هەولێر كەوتەوە، دەڵێن، ئاگرەكە "بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە". بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێریش ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی 10 دووكان سووتاون.سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٣


26-    سووتانی كارگەی شیشی ڤان ستیل لەسەر ڕێگای مەخموور
پێنجشەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/٤/٢٥

27-    بەھۆی سووتانی ماڵێك ئافرەتێك گیانی لەدەستدا  ...
ئەمرۆ یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٨

28-    رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە گەرەكی كوێستان سووتانی ماڵێك
یەكشەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/٤/٢٨

29-    رووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاڕی قەیسەری هەولیر
یەكشەممە رێكەوتی  ٢٠٢٤/5/5

 


 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand