رێباز حەملان: موبەڕیڕەكانی وەزارەتی دارایی عێراق هیچی لە جێگەی خۆی نیە
2025-01-12 18:41:14
درەو:
بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی بەیاننامەكەی وەزارەتی دارایی عێراق دەداتەوە دەڵێت: موبەڕیڕەكانی وەزارەتی دارایی عێراق هیچی لە جێگەی خۆی نیە،
لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هۆكارەكەی تەوتین نەكردنێتی ، پارەی تەواومان بۆ موچەی فەرمانبەران ناردووە هەرێم لەكاتی خۆیدا دابەشی نەكردووە، وەزارەتی دارایی هیچ بەرپرسیارێتیەكی دابەشنەكردنی موچەی لە ئەستۆنیە، سەرەڕای پابەندنەبونی هەرێم بە ناردنی داهاتە نانەوتیەكان بڕیاری دادگای فیدراڵیمان جێبەجێكردووە.
رێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ كوردستان 24:
🔹بەغداد لە ماوەی ساڵی 2024 دا بەشی (10) موچەی بۆ موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناردووە
🔹لە بەغدادەوە (10 ترلیۆن و 26 ملیار) دینار هاتووەتە هەرێمی كوردستان
🔹موچەی هەرێمی كوردستان مانگانە (ترلیۆنێك) دیناری پێویستە، بۆ هەر (12) مانگەكێك، بۆیە بۆ هەر (12) مانگەكە (12) ترلیۆن دینار پێویستە.
🔹لە ساڵی 2024دا (11) موچە دراوە لە هەرێمی كوردستان یەكێك لەو مانگانە بە داهاتی ناوخۆی هەرێم دراوە
🔹لە بەیاننامەكەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە كە هەموو مانگێك لە كاتی خۆیدا موچەیان ناردووە" ئەمە غەڵەتێكی گەورەیە هیچ كاتێك لەكاتی خۆی موچەی نەناردووە، بەغداد هەتا هەموو موچەی وەزارەت و خانەنشینی خۆی خەرج نەكات ئینجا دوای ئەوەی بڕیار دەدات موچەی هەرێم بنێرێت.
🔹بەیاننامەكە باسی ئەوەی كردووە هەرێم خۆی موچەی دابەشی نەكردووە، كە بەغداد پارە نەنێرێت موچەی چی دابەش بكات.
🔹بەیاننامەكەی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت موچەخۆران تەوتین نەكراوە، موچەخۆرانی هەرێم لە رێگای هەژماری من 730 هەزار كەس فۆرمی پڕكردووەتەوە، 350 هەزار كەس كارتی وەرگرتووەتەوە، 🔹نزیكەی (220 هەزار ) كەس لەرێگای كارتەوە موچەیان وەرگرتووە بۆ مانگی 11 پرۆسەكە بەردەوامە.
🔹موبەڕیڕەكانی وەزارەتی دارایی عێراق هیچی لە جێگەی خۆی نیە.
ناكرێت هەرێمی كوردستان وەكو وەزارەتێك سەیر بكرێت جێگەی قبوڵكردن نیە.