Draw Media

وتەبێژی كەجەكە: لە كۆنگرەی 12 باسى دانان‌و ڕاده‌ستكردنى چه‌كى نه‌كردوه‌

وتەبێژی كەجەكە: لە كۆنگرەی 12 باسى دانان‌و ڕاده‌ستكردنى چه‌كى نه‌كردوه‌

2025-05-16 13:36:32



درەو:

زاگرۆز هیوا وتەبێژی (كەجەكە) لە پەیامێكدا:
•    بڕیاره‌كانى كۆنگره‌ى 12ى په‌كه‌كه‌، ناتوانین وه‌ك بڕیارى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ئاشتى پێناسه‌ بكه‌ین، باشتروایه‌ ئه‌م بڕیارانه‌ وه‌ك بڕیارى سه‌رده‌مێكى نوێ‌و سه‌رده‌مى ئاشتى‌و كۆمه‌ڵگه‌ى دیموكراتى پێناسه‌ بكرێت".
•    دانوستان بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى هێشتا ده‌ستى پێنه‌كردوه‌، چونكه‌ هه‌ردولا له‌سه‌ر ناوى پرۆسه‌كه‌ هێشتا هاوڕا نین، توركیا هێشتا ده‌سته‌واژه‌ى تیرۆر بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌كارده‌هێنێت، ناكرێت له‌لایه‌كه‌وه‌ باسى ئاشتى بكه‌یت‌و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ زمانێك به‌كاربهێنیت كه‌ هه‌ست‌و ویژدانى ده‌رونى تاكى كورد بریندار ده‌كات".
•    ئه‌و بڕیاره‌ى په‌كه‌كه‌ له‌كۆنگره‌ى 12ى خۆیدا داویه‌تى، وه‌ك كۆتاییهێنان به‌شێوازى خه‌باتى چه‌كداریى پێناسه‌ كراوه‌، كه‌س باسى دانانى چه‌ك‌و ڕاده‌ستكردنى چه‌كى نه‌كردوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێستا زه‌مینه‌ى دانان‌و ڕاده‌ستكردنى چه‌ك بونى نییه‌و ڕۆژانه‌ هێرش بۆسه‌ر پێگه‌كانى گه‌ریلا به‌رده‌وامه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌".
•    "ته‌نانه‌ت تائێستا ماوه‌ى نێوان گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌و سوپاى توركیا له‌50 بۆ 100 مه‌تره‌، له‌دۆخێكى وه‌هادا چۆن ده‌كرێت‌و ده‌بێت باسى چه‌كدانان‌و ڕاده‌ستكردنى چه‌ك بكرێت، له‌برى ئه‌وه‌، پێویسته‌ باسى كشانه‌وه‌ى سوپاى توركیا له‌خاكى باشورى كوردستان بكرێت".
•    هه‌روه‌ها هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى باشورى كوردستان به‌رله‌وه‌ى خۆیان بكه‌ن به‌قاره‌مانى پرۆسه‌ى ئاشتى، هه‌وڵبده‌ن به‌شێوه‌یه‌كى ڕاستگۆیانه‌ به‌شداریى پرۆسه‌كه‌ ببن، به‌خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌، ده‌رفه‌تێكى گه‌وره‌ بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى گوتارى سیاسیى باشورى كوردستان دروستبوه‌".
•    پێویسته‌ هێزه‌كانى باشور له‌برى ئه‌وه‌ى په‌یتا په‌یتا داواى دانان‌و ڕاده‌ستكردنى چه‌ك له‌په‌كه‌كه‌ بكه‌ن، داوا له‌توركیا بكه‌ن ئۆجه‌لان ئازادبێت‌و گه‌لى كوردیش له‌باكور به‌مافه‌كانى خۆى بگات

•    ڕێبەر ئاپۆ دەستپکی ئەم قۆناغەی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە سەرپێی خۆی بخرێت و لەچوارچێوەی ئەم سەردەمەدا بڕواتە پێشەوە، پێویستە ڕێبەر ئاپۆ بە فیزیکی ئازاد بکرێت، لە کەشێکی ئازادانە و تەندروستدا کاربکات خەبات بکات بۆسەرخستنی ئەم پرۆسەیە.

•    ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەش لە ٢٧ـی شوباتەوە تاوەکو ئێستا سێ جار نیازپاکی خۆیان ڕاگەیاندووە و هەنگاوی تاکلایەنەیان ناوە، ئەگەر بەڕاستی دەوڵەتی تورکیا ئاشتی دەوێت پێویستە ڕژێمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕاڵی بەتەواوی هەڵبوەشێنێتەوە، هەموارکردنی یاسایی و دەستوری بکات بەشێوەیەک کە کورد مافی هاوڵاتی یەکسان و ئازادی هەبێت لە تورکیادا و وەک پلەدوو سەیر نەکرێت.

•    ئەم سەردەمە کاریگەری لەسەر هەموو بەشەکانی کوردستان هەیە لە بواری بەرەوپێشبردنی ماف و ئازادییەکان، وەهەروەها دەستەبەرکردنی دەستکەوتەکان، هەروەها ئەم سەردەمە هاوکار دەبێت بۆ بە دیموکراتیزەبونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand