Draw Media

نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران و مەسرور بارزانی بۆ واشنتۆن

نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران و مەسرور بارزانی بۆ واشنتۆن

2025-05-16 10:29:01




درەو:
بڕیارە سبەینێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بچێتە تاران و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بچێتە واشنتۆن.
نێچیرڤان بارزانی سبەینێ دوای بەشداریكردنی كۆبوونەوەی كۆمكاری عەرەبی لە بەغداد دەچێتە تاران، پەیوەندییەكانی هەرێم و ئاسایشی سنورەكان و پرسی چەكدانانی پەكەكە تەوەری گفتوگۆكانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆككۆماری ئێران دەبێت.
بڕیارە سبەینێ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بچێتە واشنتۆن، بۆ پرسی نەوت و وزەو كارەبا و غاز پێشمەرگە، مەسرور بارزانی بەسەرۆكایەتی وەفدێك دەچێتە واشنتۆن كە پێكهاتوون لە:
-    شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە
-    كەمال محەمەد وەزیری كارەبا و سامانەسروشتییەكان
-    سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە
-    ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران
-    بەیان سامی عەبدولڕەحمان راوێژكاری سەرۆك وەزیران

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand