وادەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق دیاریكرا

Draw Media

2019-01-02 11:30:17



( درەو میدیا):
وەزارەتی پلاندانانی عێراق وادەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی دیاریكرد و رایگەیاند سود لە هەموو توانا نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە  وەردەگیرێت.
نوری سەباح دلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بەدەست " درەو میدیا" گەیشتووە وتی:" ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان كۆتایی 2020 دەستپێدەكات".
دلێمی ئاماژەیبەوەشداوە كە راستەوخۆ رێنمایی دەركردووە بۆئەوەی ئامادەیی پراكتیكی بۆ ئەو پرۆسە دەستپێبكرێت و هەموو توانا نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە دابینبكرێت.
لە ساڵی 1997ەوە سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق ئەنجامنەدراوە و ساڵی 2013 وەزارەتی پلاندانی عێراق رایگەیاند ئەنجامنەدانی سەرژمێری گشتی هۆكاری سیاسیی لە پشتەوەیە نەك تەكنیكی و ئیداریی.
لەو سەرژمێرییەدا كە ساڵی 1997 ئەنجامدرا و لە سێ‌ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان ئەنجامنەدرا دانیشتوانی عێراق 19 ملیۆن كەس بوو، بەڵام بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی پلاندان ئێستا دانیشتوانی عێراق 30 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand