Draw Media

پەرلەمانی كوردستان كەوتە پشووی هاوینەوە

پەرلەمانی كوردستان كەوتە پشووی هاوینەوە

2025-07-01 08:56:01



درەو:
ماوەی حەوت مانگە پەرلەمانی كوردستان كۆنەبووەتەوەو دەستەی سەرۆكایەتی پێهەڵنەبژێردراوە، بەڵام لەمڕۆوە (1ی تەموز) پەرلەمانی كوردستان كەوتە پشووی هاوینەوە.
ماوەی زیاتر لە (8) مانگەو لە 20ی ئۆكتۆبەری 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچووە، بە 2ی كانونی یەكەمی 2024 یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چووە، بەڵام تا دوای حەوت مانگ نەیتوانیوە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێرێت.

پشووی پەرلەمانی كوردستان لە 1ی تەمووز بۆ 1ی ئەیلولەو دواتر دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە، بەڵام لەوماوەیەدا تەنیا كۆبوونەوەی گشتی ناكرێت، بەڵام كۆبوونەوەی لیژنەكان بەردەوام دەبن و پەرلەمانتارانیش بەردەوام دەبن لەسەر ئەرك و كارەكانیان.
ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان سوێندی یاساییان خواردووەو موچەی مانگانەیان بۆ بەستراوە كە هەر پەرلەمانتارێك موچەیەكی (8 ملیۆن و 180 هەزار) دیناری و شوقە یاخود خانوویەكی لە سیتیەكان پێدەدرێت، بەڵام تا ئێستا لیژنەكانی پەرلەمان پێكنەهاتووەو سەرۆك  و جێگرو سكرتێری پەرلەمان هەڵنەبژێردراوەو چاوەڕێی كردنەوەی گرێكوێرەی ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی دەكات لەسەر رێككەوتن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان (سەرۆك و جێگر و سكرتێر) و سەرۆكی هەرێم و جێگرەكانی و سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكانی بەیەك پاكێج كراوە. 
ئەنجامی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان:
-    پارتی دیموكراتی كوردستان: 812 هەزارو 794 دەنگ و (39) كوردسی
-    یەكێتی نیشتمانی كوردستان: 409 هەزارو 548 دەنگ و (23) كوردسی 
-    جوڵانەوەی نەوەی نوێ: 292 هەزارو 32 دەنگ و (15) كوردسی 
-    یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: 117 هەزارو 444 دەنگ و (7) كوردسی 
-    كۆمەڵی دادگەری كوردستان: 64 هەزارو 864 دەنگ و (3) كوردسی (بایكۆتی پەرلەمانی كرد)
-    رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی: 56 هەزارو 8 دەنگ و (4) كوردسی 
-    بەرەی گەل: 33 هەزارو 461 دەنگ و (39) كوردسی 
-    هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان: 13 هەزارو 226 دەنگ و (1) كوردسی 
-    بزووتنەوەی گۆڕان : 11 هەزارو 636 دەنگ و (1) كوردسی
-    پێكهاتەكان: 31 هەزارو 188 دەنگ و (5) كوردسی 
-     

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand