"خاڵی هەرە گرنگ لەئێستادا كۆنتڕۆڵكردنی ترس‌و پشێوییە" 

Draw Media

2020-03-25 08:31:31



(درەو):
پرۆفیسۆرو زانایەكی ناوداری ئەمریكی كە پێشتر پێشبینی كردبوو كۆرۆنا بەجیهاندا بڵاوبێتەوە، دەڵێت: بەمزوانە كۆرۆنا كۆتایدێت. 
ڕۆژنامەی "لۆس ئەنجلس تایمس" بڵاویكردەوە: (مایكل لیفیت) زانای بواری كیمیا لەزانكۆی ستانفۆرد كە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە، ڕایگەیاندووە: "هەموو شتێك باش دەبێت"، پێشبینیشی كردووە پەتای كۆڤید_19 كە هۆكارەكەی ڤایرۆسی SARS_CoV_2  بەمزوانە كۆتایبێت.
(مایكل لیفیت) لەمانگی شوباتی ڕابردوودا پێشبینیكرد ڤایرۆسەكە لەچین پەرەبسێنێت، تەواوی قسەكانیشی وەك خۆی هاتەدی.  بەجۆرێك خاڵی وەرچەرخانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەو سەرەتاو كۆتایهاتن‌و كەمبونەوەی ژمارەی مردوانی لەچین دەستنیشانكرد. هەروەك پێشبینی كرد ژمارەی ئەوكەسانەی بەهۆی پەتاكەوە لەچین دەمرن بگاتە (3250)كەس، ئەوانەی تووشی نەخۆشییەكەش دەبن بگاتە (80 هەزار) كەس. ڕاستییەكان، پێشبینییەكانی ئەو زانایە تەئكید دەكەنەوە، لەچین (81)هەزار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، (3200)كەسیش گیانیان لەدەستدا. 
بەپێی پێشبینییە نوێكانی ئەو زانایە، لەوادەیەكی زۆر نزیكدا ئەو پەتایە لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا‌و ناوچەكانی تری جیهان كۆتایدێت، ڕاشیگەیاندووە:خاڵی هەرە گرنگ لەئێستادا كۆنتڕۆڵكردنی ترس‌و پشێوییە.
ژمارەیەك شارەزای تریش پشتیوانی ئەو پێشبینیانە دەكەن لە نێویاندا (سێرگی كیسیلیۆف)، بەڕێوەبەری سەنتەری تەكنیكی شانەكان لە پەیمانگای بافلۆف بۆ بۆماوەیی گشتی‌و،ڕایگەیاندووە: ڤایرۆسەكە لاواز دەبێت، نیشانەكانی بەو بەهێزییە دەرناكەون‌و سوك دەبن.
لای خۆیەوە، دكتۆر (ئەلكسەندەر میاسنیكۆف) دەڵێت: هەموو نەخۆشییەكی ڤایرۆسی سنوری هەیە، بە تەواوبوونی، ڤایرۆسەكە كە هۆكاری نەخۆشییەكە دەمرێت.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand