داهاتی مانگی ئابی نەوتی عێراق 6 ملیار دۆلار بووە

Draw Media

2019-09-01 13:15:24



درەو میدیا: 
وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند" بەپێی ئاماری كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو لە مانگی ئابی 2019 (111)ملیۆن و (706)هەزارو (151) بەرمیل بەرمیل و بە بەهای لە (6) ملیارو (341) ملیۆن و (553) دۆلار، "تێكڕای نرخی بەرمیلیك نەوت بە (56.770)دۆلار فرۆشراوە"
ئاماژەی بەوەشداوە"بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە مانگی ئاب لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشور گەیشتوەتە زیاتر لە (106)ملیۆن و (520)هەزارو (44) بەرمیل و لە كێڵگە نەوتیەكانی كەركوكیش بڕی ( 3 ) ملیۆن و ( 253 ) هەزارو ( 665 ) بەرمیل هەناردەكراوە .
 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand