مەنسور مەرعید بە پارێزگاری نوێی نەینەوا هەڵبژێردرا

Draw Media

2019-05-13 12:29:24



 ( درەو میدیا):
ئەنجومەنی پارێزگاری نەینەوا ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆبوونەوەیەكدا مەنسور مەرعیدی بە زۆرینەی دەنگ وەك پارێزگاری نوێی نەینەوا هەڵبژارد.
لە كۆبوونەوەكەدا مەنسور مەرعید كاندیدی كوتلەی " عەتا" بە 28 دەنگ بە پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا، هاوكات سیروان محەمەد رۆژبەیانی، کاندیدی پارتی بە 26 دەنگ بە جێگری یەكەمی پارێزگار هەڵبژێردراو هەڵبژاردنی جێگری دووەمی پارێزگا دواخرا.
مەنسور مەرعید كاندیدی كوتلەی " عەتا" یە كە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبیی سەرۆكایەتی دەكات‌و لەلایەن مەسعود بارزانی‌و پارتیشەوە پشتیوانی لێدەكرا.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand