پەرلەمانی عێراق داوا لە هەرێم دەكات پابەندی یاسای بودجە بێت

Draw Media

2019-04-21 16:49:16



( درەو میدیا):
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات پابەندی بەندەكانی یاسای بودجەی گشتی 2019 بێت، بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە هەناردەكردنی نەوتەوە هەیە.
بە گوێرەی بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، كەعبی لە نوسینگەكەی  لە بەغدا خۆی پێشوازی كردووە لە مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان‌و وەفدی یاوەری كە بەشداری كارەكانی كۆبوونەوەی لوتكەی پەرلەمانەكانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بوون.
بە گوێرەی بەیاننامەكە كەعبی لەو كۆبوونەوەیەدا  جەختیكردوەتەوە لەسەر پێویستی پابەندبوونی بە رێككەوتنی لەگەڵ ناوەند دەربارەی هەناردەكردنی نەوت، هەروەها پابەندبوون بە بەندەكانی یاسای بودجەی گشتی".
لایخۆشیەوە مونا قەهوەچی، سوپاسی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقی كرد كە بەشداریان بە پەرلەمانی هەرێم كردووە لە چالاكییەكانی كۆبوونەوەی پەرلەمانەكانی وڵاتانی دراوسێی عێراق.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand