توانای پاڵاوگەكە 150 هەزار بەرمیل نەوتە لە رۆژێكدا 

Draw Media

2019-04-15 12:27:37



(درەو میدیا):
حكومەتی عێراق پاڵاوگەیەكی نەوت لە كەركوك دروستدەكات كە رۆژانە توانای پاڵاوتنی 150 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە.
سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكەی لە كەركوك پاڵاوگەیەك دروستدەكات كە توانای (150 هەزار) بەرمیل نەوتە لە رۆژێكدا.
وەزیری نەوتی عێراق لەسەردانێكدا بۆ كەركوك، دوای كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاكە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی:" وەزارەت گەیشتوەتە قۆناغی كۆتایی بنیادنانی پاڵاوگەكە كە پاڵاوگەیەكی سەرمایەگوزارییە‌و بە نوێترین تایبەتمەندی جیهانی دروستدەكرێت".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand